پرۆتیستی لەندەن و بەرلین

25/04/2021

دوێنێ شەمە ، 24/04 ، لە لەنددن پرۆتێستێکی گەورە کە زیاتر لە 12 هەزار کەس بەشدارییان کرد، دژ بە لۆکداون، کرا.   دروشمی خۆپیشاندەران : ” پەساپۆرتی پێکوتە = بە کۆمەڵی جووت لێڤڵ ، جووت ئاست” ” شانس بدەن بە هەڵامەت” بەڵگەت ناوێت بۆ زانینی ڕاستیی”

پاش ئەوەی کە پۆلیس هێڕشی کردە سەر خۆپیشاندەران 8 پۆلیس بریندار بوون و 5 خۆپیشاندەریش دەسبەسەر کران.

لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی 4شەمە ، 21/04 ، لە بەرلین-ی ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی زۆر گەورە بوو دژ بە لۆکداون و یاسای قەدەخەکردنی هاتووچۆی شەوانە لە کاتژمێری 10 شەوەوە بۆ 5 بەیانی هەرەوها هۆکاری تر بۆ نەکردنی کاری پێویست دژ بە پەتاکە و نەدانی زۆری پێکوتە لە خەڵك . 

دروشمی خۆپیشاندەران  ” ئاشتی ئازادیی نابۆدیکتاتۆرییەت” بوو، لە بەرانبەر 2200 پۆلیسدا. لە خۆپیشاندانەکەدا 150 کەس دەسگیرکران.

لە لایەکی دیکەوە 16 هەرێم / دەڤەر لە ئەڵمانیا ڕەتی بریارەکەی مێرکڵ دەکەنەوە لە جێ بەجێکردنی قەدەخەی هاتووچۆی شەوانە، بۆئەمەش بە پەلە یاسادانەران کۆبوونەوە و ئەو بریارەیان بە هێنانی دەنگی 342 دەنگ و دژ بە بڕیارەکە 250 و 64 یش بێ دەنگدان ، بریارەکە بوو بە یاسا تاکو ناچاری ئیدارە لۆکاڵییەکان بکەن کە بڕیاری قەدەخەی هاتووچۆ بسەپێنن.

کرێکاران و کارمەندانی پۆست ئۆفیس کەیسەکەیان بردەوە:

24/04/2021

لە نێوانی ساڵانی 2000 بۆ 2014 نزیکەی 500 کرێکار و کارمەندی هەندێك لە پۆست ئۆفیسەکان بەوە تاوانبارکراون کە پارەیان دزیووە ، یاخود فێڵ و گەندەڵییان کردەوە لە پارەدا بەوەی کە بڕێکی زۆری پارە لەو سەردەمەدا دیارنەماوە.

لەو کرێکار و کارمەندانانە 42 کەسیان دران بە داداگاو بەندیی جیا جیایان بۆ برایەوە ، لەوانە 3 کەسیان مردن و تەنها 39 ماونەتەوە.

ئەم کرێکارانە هەر لە سەرەتاوە نکوڵی ئەوەیان کردووە کە نەمانی پارەکە پەیوەندی بە ئەمانەوە نییە و نەبووە ، بەڵام ئیداری پۆست ئۆفیس و سەرۆکی ئەو کاتەی  وێڕای کە دەیانزانی گرفتی سیئستەمی ئای تیی- یان هەیە ، بەڵام هەر سوور بوون لەسە قسەی خۆیان بێ هەبوونی بەڵگەی تەواو مەحکەمەش بڕیاری تاوانبارکردنی ئەم 42 کەسەیان دا.

بەشێك لەمانە بەهۆی ئەو  تاوانەی کە نرا بەسەریانا ناویان کەوتە لیستی ڕەشەوە لە هیچ شوێةێك کاریان دەستنەدەکەوت، هەندێكیان خانوو و ماڵ و منداڵ و مێرد و ژنیان لەدەستچوو ، وەکو خۆیان دەڵێن ژیانیان تیاجوو . 

ئەمە ماوەیەکە ئیسئنافیان کردۆتەوە و پارێزەر بۆیان تێکەوت دواتر توانییان کە بیسەلمێنن ئەو پارەیەی کە دیارنەماوە، گرفتی سیستەمی ئای تیی پۆست ئۆفیسەوە بووە دوێنی، 23/04  دادگا بڕیاری دا کە ئەوانە بێ تاوانبوون و مافی قەرەبووکردنەوەشیان هەیە.    ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورە بوو بۆ ئەوان و گەورەترین تێشکان و ئابرووچونی  سیستەمی دادگا و دادگاییکردنی  بریتانی بوو لە ماوەی ئەم 20 ساڵەدا . 

ئازادبوونی 6 چالاکەوانی بزوتنەوەی لە پێناوی لەناو نەچووندا

24/04/2021

ئەم 6 چالاکەوانەی کە وێنەکەیان دانراوە سەر بە بزتنەوەی Extinction Rebellion  لە  15/04/2019 دا لە چالاکییەکی بەردەم ئۆفیسی کۆمپانیای شێڵ لە سێنتەری لەندەن تاوانبار کران  بە شکانندی پەنجەرە و شوشەی ئۆفیسەکە هەر وەها بە بەکارهێنانی بۆیاخ  بۆ نواینی پەیام لەسەر دیوارەکانی و بۆ سڕینەوەی لۆگۆ و نوسینی کۆمپانیاکە.  لەسەر ئەمە حوکمدران .  بەڵام دوێنێ ڕۆژی 23/04 حوکمەکەیان لەسەر لابرا و ئازادبوون.

بزوتنەوەکە هەر ڕۆژە و یەكێك لەو کۆمپانیانەی کە کارایی خراپیان لەسەر ژینگە داناوە دەکردە هەدەف ، کۆمپانیای شێڵ-یش یەکێك بوو لەو هەدەفانە.

ئەم چالاکوانانە خۆیان پارێزەری خۆیان بوون لە مەحکەمەدا ، پارێزەریان نەویست ، لە داداگاش دووپاتی ئەوەیان کردەوە کە ئەمان پەشیمان نین لەوەی کە کردویانە یەکێکیان بەناوی Clifford وتی ” باوەڕم وایە ئەوەی کە دەتوانم بیکەم بۆ پارێزگاری لە زەوی و ژیان بۆ وەستانی مردن و برینداربوون و ئەوەی کە دواتریش ڕوودەدات ئەگەر نەیکەم ئەوە من تاوانبارم . من تاواندەکەم و تاوانی جددیش و ئامادەشم کە کە پەنجەرە بشکێنم و بە بۆیاخ پەیام لەسەر دیوارەکان بنوسم ، من ئارەزوومە کە شووشە بشکێنم ئەوەی کە دوگمەی جەرەسی تەواری داپۆشیوە ، هەتا ئەرگەرچی هەندێك دەلێن ئەوە تاوانە .  چونکە ئەمەی کە شێڵ دەیکات زۆر تاوانێکی گەورەترە و من لە هەوڵی وەستاندی تاوان-دام ، من ئامادەم پارێزگاری لە ژیان بکەم لە هەر ڕێگایەکەوە کە هەستبکەم دەتوانم”

پرۆتێستی کرێکاران لە بەنگلادش

18/04/2021

دوێنێ ڕۆژی شەمە، 17/04/2021،  لە بەنگلادش کرێکارانی کۆمپانیایەکی چین-ی کە کار لەسەر دروستکردنی وزەی کارەبا دەکات پرۆتێستێکی گەوەرەیان کرد.

زیاتر لە 2000 کرێکاری ئەم کۆمپانیایە کە تێچوی 2.4 ملیار دۆلارە خۆپیشاندان و پرۆتێستیان کرد بۆ وەرگرتنی مووچەکەیان کە ماوەیەکە وەریا نەگرتووە هەروەها بۆ زیادکردنی کرێ و کەمکردنەوەی سەعاتی سەر کار بەتایبەت لەم مانگەدا کە ڕەمەزانە.  هێزەکانی پۆلیس هەر وەکو هەمیشە زۆر دڕندانە  بەرەنگاریان بوونەوە و 5 کەسیان لێکوشتن و زیاتریش لە 12 کەس بریندارن .

پرۆتێست لە پاکستان دژ بە فەرەنسا:

16/04/2021

 ئەوە چەند ڕؤژێکە دووبارە ئیسلامە توندڕەوەکانی پاکستان هاوتونەتەوە سەر شەقام  د دژ بە ئیمانوێل مەعکەرۆنی و داوای دەرکردنی سەفارەتی فەرەنسا لە پاکستان دەکەن.  لەم ڕؤژانەدا مەعکەرۆنی هاوپشتی خۆی بۆ ئازادیی ساتێر مەگەزین دەربڕی بە کردنی کارتوونەکانی لەوەی کە دەیەوێت چی بکات.  بێ گومان ئەم ئازادییە سەروپۆتڵاکی پەیامبەری موسڵمانان و خەلیفەکانی ئیسلامیش دەگرێتەوە بۆیە ئیسلامە  توندرەوکانی پاکساستان ئەمەیان پێ هەرس ناکرێت و هاتوونەتە سەر شەقام.

ئیسلامی تووندڕەو لەوێ ئەو پەڕی دەسەڵاتیان هەیە و حکومەتە یەك بە دوایەکەکانی ئەم دواییەی پاکستان نەیانتوانیوە کۆنترۆڵیان بکەن هەر لەبەر ئەوەش کفرکردن یا سوکایەتیکردن بە موحەمەدی پەیامبەر و کەسە گەورەکانی ئیسلام و  پیرۆزییەکانی ئیسلام سزای کورشتن ولە سێدارەدانی فەرمی هەیە.  لەگەڵ ئەوەشدا حکومەت ناچار بوو کە 3شەمە  سەعد ڕزفی سەرۆکی پارتی : تەریقەتی لەبەیکە پاکستان، دەستبەسەر بکات چونکە داوای کردنی پرۆتێستی سەرانسەری لە پاکساتانا کردووە  کە ئەمەش دەبووە هۆی نانەوەی ئاژاوەیەکی گەورە و کوشتنی خەڵكکێکی زۆر ، هەتا ئێستا 2 پۆلیس لە بەیاکادانیان لەگەڵ خۆپیشاندەرانا کوژراون. فەرەنسا داوای کشانەوەی 445 فەرەنسییەکانی کە لەوێن دەکات کە  بە زووترین کات هەروەها پاکستان بەجێبهێڵن  هەروەها داخستنی 30 کۆمپانیای فەرەنسی لەوێ بە موەقەت.  سەفارەتی فەرەسنسیش لەوێ داخراوە و لە مەترسیدان .

بەرەنگاربوونەوەی گروپێکی فاشی لە مەدرید

08/04/2021

دوێنێ 4شەمە، 07/04، دەستیەك لە Vox Party   کە بارتێکی زۆر ڕاستڕەوە تا ڕادەی فاشییەت بە هۆی هاتنە پێشەوەی هەڵبژاردنەوە گردبوونەوەیەکیان کردووە و بەرەو گەڕەکێك چوون کە بەردەوام دەنگیان بۆ حیزبە چەپەکان داوە .  بە هۆی ئەمەوە گروپی ئەنتی فاشست لێیان ڕاپەڕیون و بە دروشمی ” فاشست بۆدەرەوە لە گەڕەکەکەمان ” بەرەنگاریان بوونەتەوە  لەم بەیاکادانەدا و بە هاتنی پۆلیس 14 کەس برینداربوون .

کڕێکارانی کۆمپانیایی Deliveroo ماندەگرن

07/04/2021

ئەمڕؤ 07/04  400 کرێکاری کۆمپانیای دیلڤیرۆ ماندەگرن بۆ دابینکردنی مافە سەرەتاییەکانیان.  ساڵی 2018 نقابەی کرێکارەکان کۆمپانیاکەی برد بۆ دادگە بە هۆی کرێی کەمی کرێکاران و مەحرومبوونیان لە پارەی نەخۆشی و هۆڵیدەی بەڵام دادگا کەیسەکەی بە قازانجی کۆمپانیاکەدا بڕیاردا ،  پاساوی دادگاش ئەوە بوو کە گوایە ئەم کرێکارانە کە کاڵاکان دەگەیەننە شوێنی داواکراو ، ئەمانە کرێکار نین بەڵکو کار بۆخۆیان دەکەن بۆیە داخوازییەکانیان ڕەتدەکرێتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا نقابە و کرێکارەکان دەسبەرداری ئەو مافانە نەبوون کە لە هەلومەرجێکی زۆر خراپی ناسەلامەتیدا کاردەکەن .  بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی مانگی پێشوو کە لە نێوانی 300 کریکاردا کراوە سەلمێنرا سەعاتی کاری ئەمان لە دوو پاوەند تێناپەڕێت ، مافی پارەی نەخۆشیی و هۆڵیدەیان نییە ، هیچ حسابێك بۆ سەلامەتییان ناکرێت کە لە کاتێکدا بەردەوام لەسەر شەقامەکاننن و دەچنە هەنێك شوێنی زۆر مەترسیدارەوە ، ئەو ماوەیەی کە ڕادەوەستن بۆ گواستنەوەی کاڵایەکی دیکە بە پارە بۆیان حساب ناکرێت هەروەها زەمانەتی دانی پارەی یا کرێیەك کە بژێوی دروست بکات واتە پێی بژین. ئەمانە داخوازییەکانیانن.

مانگرتنەکە لەم شار و شارۆچکانەی خوارەوە دەستپێدەکات :

London, Sheffield, York, Wolverhampton and Reading

یەکێک لە پرۆتێست هەرە گەوەرەکانی بریتانیا

04/04/2021

دوێنێ ڕۆژی شەمە ، 03/04 ، یەکێك لە گەورەترین پرۆتێستەکانی بریتانیا دژ بەو لائیحیەی کە دەوڵەت بە تەمایە بیکاتە یاسا کرا، کە هیج جۆرە ئازادییەك بۆ گردبوونەوە و کۆبونەوە و پرۆتێست و خۆپیشاندانێک هەر ئامانجێکی هەبێت و هەر شێوازێك بگرێتە خۆی و  ناهێڵێتەوە و گەر ببێتە یاسا هەمو کەمایەتییەك و هەموو مەیلێکی سیاسی دەگرێتەوە.

پرۆتێستەکە لە گەلێك لە شار و شارۆچکەکانی بریتانیا بەڕیوە چوو .  ئەمە ناوی  هەندێك لەو  شارانەن کە ناڕەزاییان ڕێکخست بۆ هەمان مەبەست:,   Aberystwyth, Bath, Birmingham, Bournemouth, Brighton, Bristol,  Cambridge, Cardiff, Derby, Exeter, Folkestone, Kendal, Lancaster, Lincoln, Liverpool, Luton, Manchester, Newcastle, Northampton, Norwich, Nottingham, Oxford, London، Plymouth and Portsmouth.

لەو پرۆتێستانەدا لە لەندەن پۆلیس خۆی پێنەگیرا و لە ئێوارەدا، درەنگانێك هێڕشی کردە سەر خۆپیشاندەران کە بە زۆر دەیویست بڵاوە بە خەڵكکە بکەن ، بۆیە بەیەکادان دروست بوو  26 کەس دەسگیرکران و بە قسەی پۆلیسیش 10 پۆلیس بریندار بووە.

‌هاوکاتیش لە بەرلین  و هەندێك شاری تر  لە هەمان ڕۆژدا خۆپیشاندانی گەورە دژ بە دەوڵەت کرا دەربارەی کەم و کوڕی دەوڵەت سەبارەت بە کۆلنترۆڵکردنی پەتای کۆرۆنا و بەدەمەوەچوونی.  لە بەرلین بە گوێرەی میدیای بریتانی 38 هەزار کەس لە سەر شەقامەکان بوون و 300 کەسیش گیراون .

حیزب ، ئازادییخوازیی و ئازادیخوازان

زاهیر باهیر

03/04/20221

ئەزیزم بە من مەڵێ حیزبی ئازادییخوار هەیە ، ئەندامانی حیزب ئازادیخوازن.  حیزب لە قاڵبت دەدات، خۆبوونت لێدەسەنێتەوە، دید و تێڕوانینی خۆتت لێزەوت دەکات، دۆست  دووژمنەکانی ئەو دۆست و دووژمنی تۆن، دەبێت بە چاویلکەکەی ئەوەوە هەموو شت ببینیت.. ئەوێك کە خۆی ئازاد نەبێت چۆن دەکرێت و دەتوانێت داوای ئازادیی بۆ من بکات .. لێمگەڕێ با زامەکانم قوڵتر و بە ئازارتر نەبن…دەستی لێمەدە با خراپتر نەبێت.  مێژوی ئازادیخوازیی لە پێکهاتە و لاشە و مێشکی حیزبایەتیکردن و  خودی حیزبدا ونە، حیزب دەسەڵاتی دەوێت و دەسەڵاتخوازە . ئایا دەکرێت دەسەڵاتخوازان ئازادییان بۆ خەڵکی بوێت؟ کاتێك کە حیزب و ئەندامانی ئازاد نین ئایا دەکرێت بڵێت من، ئێمە،  ئازادیی بۆ ئێوە دابیندەکەین، ئازادییمان دەوێت؟ ،  بوونی حیزب ژینگەی ئازادیی وێراندەکات ، ئەوەشی کە هەبێت نایهێڵێت … مێژوی سەراپای حیزبەکان لە سەراپای دونیادا ئاوامان پێدەڵێن… حیزب تەڵەیە ، تەپکەیە، دێوجامەیە … نابێت پێوەی بیت ، خەڵکانی هۆشیار هەمیشە خۆیانی لێبەدوور دەگرن … حیزب پیلانگێڕە تۆش کە ئەندامیت و سیاسەتەکەی بەڕێدەکەیت ، جگە لە هەندێك ڕەخنەی شەرمننانە ، چی ترت بۆ دەکرێت؟ ئایا ئەمەش بەشداریکرن لەو تاوانەدا، نییە؟  

ئەو پرۆتێستانەی کە بە دەگمەن میدیای دەوڵەتی باسیان دەکات

03/04/2021

یەکێک لەو پرۆتێست و خۆپیشاندانانەی کە لە وڵاتانا ڕوودەدەن و میدیای فەرمی باسیان زۆر بە دەگمەن دەکات پرۆتێستە کاریگەرەکانی جەزائیرە کە دوو ساڵە هەموو هەفتەیەك خەڵکی لەسەر شەقامەکان بووە ، تا ئەو ڕادەیەی کە ڤان و سەیاررەی  پۆلیس و سەیارەی ڕەشاشی ئاوڕشتن و غازی فرمێسكڕێژ هەر لەوێ دەواری خۆیان هەڵداوە و ناجوڵێن چونکە دەزانن کە خەڵکی دەستبەرداری خۆپیشاندان و پرۆتێست لە پێناوی مافە ڕەواکانی خۆیانا، نابن .

ئەوە دوو ساڵە لە جەزائیر بزوتنەوەیەك کە ناوی ” حەرەکەیە” هەیە و تا ئێستاش کۆننترۆڵنەکراوە و سەربەخۆن ، بۆیە توانیوێتی کە جەماوەرێکی زۆر تیایدا بەشداری بکات و بەردەوامە .  لە ساڵی 2019 دا سەرۆکی پێشویان ،  Bouteflika یان هێبنایە خوارەوە .  ئێستاش داوای دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆکی تازە  Abdelmadjid Tebboune و ڕیفۆرمی گەورە دەکەن .  بێ کاری و کەمی داهات و نەبوونی ئازادیی و پەتای کۆرۆنا،  هۆکاری سەرەکین بۆ کردنی ئەم خۆپیشاندانانە.