خۆپایشاندەران و ناڕەزاییکەران لە ئامادەکاریدان بۆ چۆکدادان بە سەرۆك و بەرۆکەکان، لە شاری گلاسگۆی سکۆتلەند  

31/10/2021

پێش ئەوەی کە سەرۆكی وڵاتان و سەرۆکی کۆمپانیاکان و بزنسمانەکان ئەمڕۆ، یەکشەم، 31/10 ،  بگەنە شاری گلاسگۆی سکۆتلەند بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی لوتکەی ژینگە خۆپیشاندەران و ناڕەزاییکەرانێکی ئێکجار زۆر هەر لە دوێنێوە ، شەمە ، 30/10 ، بار و بارگەیان داناوە و لە ئامادەباشیدان بۆ ئەوەی کە بتوانن  فشاربخەنە سەر تاوانبارەکان لە تێکدانی ژینگە و خاپورکردنی ژیانی خەڵکیدا. پێشبینی دەکرێت بە سەدەها هەزار کەس بەشداری بکات ، لە زۆرێك لە وڵاتانی جیهانەوە تەنانەت لە شوێنێکی وەکو وڵاتی  ئۆگەندەشەو هەر لە ئێستاوە گەیشتونەتە گلاسگۆ ، بە هەزارانی دیکەش بەڕێوەن و ئەمڕؤ دەگەن ئەمە لە کاتێکدا کە فشارێکی ئێکجار زۆریان خراوەتە سسەر و بەربەستییەکی زۆریان بۆ کراوە چ لە لایەن پۆلیسی وڵاتەکانیانەوە چ لە لایەن بریتانیاوە ، تاکو ڕێگریان لێبکرێت لە گەیشتن بۆ ئێرە.

هەر لە دوێنێوە خۆپیاشاندان  و نمایشكردن دژی پیسکردنی ژینگە و کوشتنی گیانلەبەران و زیندەوەرانی سەر زەوی و ناو دەریاکان ، دەستیپێکردووە.  وەکو لە یەکێك لە وێنەکاندا دەیبنینن کە دوو کچی گەنج چوونەتە ناو تۆڕی ماسیگرتنەوە ، خۆیان وەکو ماسی پیشانداوە.

هاوکاتیش پرۆتێست لە ناوەوە و دەرەوەی محەتەی میترۆی سەرەکی شار، گلاسگۆ، بە پێشوازیکردن لە گریتا سەنبێرگ ، Greta Thunberg ، کچە گەنجە سویدییەکە ، کراوە.  هەر ئاواش زیاتر لە 10 هەزار پۆلیس دانراوە بۆ پاسەوانی تاوانبارەکان و گرتنی کۆچە و کۆڵانی نزیك هۆڵی کۆنفرانسەکە نەبا خۆپیشاندەران دزە بکەن و نزیکببنەوە لە هۆڵەکە ، هاوکاتیش چەند هەزارێکی دیکە پۆلیس لە ئامادەباشیدان و لە ماوەی کەمتر لە چەند خولەکێکدا گەر پێویست بکات دەگەنە شوێنی ڕووداو ئەمە جگە لە سوڕانەوەی کۆپتەر و دانانی سەدان کامیرای شاراوە و سەدان سگی پۆلیسسی.

ئاخر خەڵکی ناهەقی نییە کە بەرگری لە ژینگە و زیندەوران بکات و متمانە  لەم کەسانە بسەنێتەوە کە بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا دەکەن، چونکە ئەوانە خۆیان ژینگە وێرانکەر و بڕیادەری یاسا و کوشتن و بڕینی خەڵکن . هەر بۆ نموونە دوو سەرۆكی کۆمپانیای گەورە کە هەردوکیان هی نەوت  و غازن وەکو کۆمپانیای پیتررۆڵی بریتانی و شێل [ کە شێڵ کۆمۆنێتییەکی لەناوبرد لە نایجیریا چ جای وێرانکردنی خاك و ژینگەکەشیان] ، بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا دەکەن.

بە گوێرەی راپۆرتێکی ئەمڕۆ ئەم دوو کۆمپانیایە لە ساڵی 2018 وە تاکو 2020 واتە بۆ 3 ساڵ تاکە پاوەندێکیان تەکس لە دەرهێنانی نەوت و غازی بەحری شیمالی بە حکومەتی بریتانی نەداوە کە سەرمایەیەکی خەیاڵییان هەیە و لەوێ بڕێکیان پەیداکردووە .  نەدانی ئەم باجە خۆشیان نکوڵی لێناکەن تا ڕادەیەکیش یاساییە چونکە لە ساڵی 2016 دا جۆرج ئۆسبۆرن کە وەزیری دارایی بوو بڕی باجی لە سەدا 35 کە لەسەر کۆمپانیای نەوت و غاز هەبو هەڵگرت و عەفووکران.

ئایا چاوەڕانی ژینگە پارێزی یاخود دانانی سنورێك بۆ تێكنەدانی ژینگە لەم تاوانبارانە دەکرێت ؟   ئەمەی کە نوسیومە تەنها نموونەیەکن لە سەدەهای دیکە.

May be an image of Saint Bernard and car
May be an image of ‎text that says "‎bp Regular Cash 1 Û 0 Regular ជ ن O Credit cash regular regular redit diesel Diesel 0999 1099 2299 مات CAFE CAFE&BAKE BAKE SHOP tortons ALWAYS FRESH THbl DRIVE‎"‎
May be an image of 1 person, standing, outdoors and text that says "NO MORE FISH IN THE SEA"
May be an image of 1 person and outdoors

متمانەبوون بە خۆ و وانە وەرگرتن و ئەزموونگەریی ڕۆڵی گرنگ دەبینن و هەنگاوی یەکەمی…

31/03/2021

متمانەبوون بە خۆ و وانە وەرگرتن و ئەزموونگەریی ڕۆڵی گرنگ دەبینن و هەنگاوی یەکەمی…

دوێنێ ڕۆژی شەمە،30/10/2021 ، بە سەدەها هەزار کەس لە ژن و پیاو و بەتەمەنەکان ڕژانە سەر شەقامەکانی شارە سەرەکییەکانی سۆدان دژ بەو کودەتا سەربازییەی کە هەفتەیەك لەمەوبەر کرا و لەلایەن جەنڕاڵەکانەوە دەست بەسەر دەسەڵاتدا گیرا پاش دوورخستنەوەی زۆرێك لەدەسەڵاتدارانی پێشوو  کە لە ناویانا سەرەك وەزیران بوو کە بژاردەی صندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانقی جیهانی بوو.

ژمارەی کوژراو و بریندار بە گوێرەی ئەو راپۆرتانەی کە دراون جیاوازن ، ڕاپۆرتێکی فەرمی نێوخۆی سۆدان باس لە کوژرانی تەنها 3 کەس و برینداربوونی چەند کەسێك دەکات لە لایەن میلیشیاوە کە بەرگرییان لە کودەتاکە کردووە، بەڵام ڕاپۆرتەکانی خودی دەرەوی سۆدان ژمارەی کوژراوانیان بە لە نێوانی 20 بۆ 30 کەس خەمڵاندووە برینداربوانیش ژمارەیەکی زۆرن، بەڵام نەوتراوە چەندن.                                

ئەوەی ئاشکرایە سەرکوتکردن و داپڵۆسین لە هیچ وڵاتێکدا ئاوی نەکردوە بە گڕی حەماسی خۆپیشاندران و ناڕەزاییکەرانا ، پێچەوانەی ئەوە ، ئاگرو گڕەکەی خۆشتر کردووە ، بۆیە لە سۆدانیش چاوەروانی خامۆشکردن و کپکردنەوەی خۆپیشاندەران و ناڕەزاییکەران ناکرێت.

گرنگ ئەوە نییە کە ئەمان دەسەڵاتی سەربازیی دەگۆڕن بە دەسەڵاتی مەدەنیی / لیبراڵ کە ئەمان خێری لێنابینن ، بەڵکو ئەوەی کە گرنگە ڕۆحی بەرگریکردنە لە مافەکانیان و چۆکدانەدان و دانیشتن لە ماڵەوە نییە و چاوەڕوانی خودا بکەن بۆیان چاکبکات.  متمانەبوون بە خۆ و وانە وەرگرتن و ئەزموونگەریی ڕۆڵی گرنگ دەبینن و هەنگاوی یەکەمی دەستپێکردنی بەرگریی و بەگژاچونەوەی زوڵم و زۆر و نەبوونی نایەکسانی و ئازادییە .

May be an image of 1 person, standing and outdoors
May be an image of 6 people, people standing and outdoors

کرێکارانی پاککەرەوەی شەقامەکان و کۆکردنەوەی زبڵەکانی شاری گلاسگۆ داخوازییەکەیان بەدەستهێنا:

30/10/2021

کرێکارانی پاککەرەوەی شەقامەکان و کۆکردنەوەی زبڵەکانی شاری گلاسگۆ داخوازییەکەیان بەدەستهێنا:

ماوەیەکی زۆرە کە ناکۆکی لە نێوانی شارەوانی شاری گلاسگۆی سکۆتلەند و ئیدارەی قوتابخانەکان و شوێنەکانی دیکە لەگەڵ بەشێك لە کرێکاران کە  ڕۆژانە زبڵەکانیان کۆدەکەنەوە و شەقامەکان و قوتابخانەکان پاكدەکەنەوە ، هەیە.

ئەم ناکۆکییە کە هەزاران کرێکار لەو بەشانەی کە ناونوسم کردن دەگرێتەوە لەگەڵ خاوەنکار و لێپرسراوەکانیان لەسەر زیادکردنی کرێ ، بوو .  ئەمانە نەك جۆری ئیشەکەیان لە لای زۆرێك قێزەووەند وو خراپە بەڵکو ئەرکێکی قورس و هاوکاتیش دەبێت بەیانیان زۆر زوو لە خەو هەڵبسن.

پاش هەڕەشەکردنی مانگرتن لە ڕۆژی 2شەمەوە ، 01/11 وەو وتووێژی نقابەکەیان ، خاوەنکارەکان کە لایەنێکیان شارەوانی گلاسگۆیە دوێنی ئێوارە، هەینی ، 29/10 چۆکیان داداو ئامادەییان دەربڕی کە بە بڕی لە سەدا 5.89 بۆ ئەوانەیان کە موچەکەیان لەژێر 25 هەزار پاوندەوەیە ، سەرکەوێت ، کە دەکاتە 1062و پاوەند لە ساڵێکدا.

نقابەی ئەم کرێکارانە لە ماوەی دوو هەفتەدا پەسەندکردنی ئەم سەرەنجامە لەگەڵ کرێکارەکان ڕاوێژ دەکات تاکو بزانێت رازین بەم مامەڵەیە یاخود نا؟ وەڵامەکە هەر کامێکیان بێت نقابە دەبێت لە ماوەی 2 هەفتەدا وەلام لە خاوەنکارەکان و شارەاوانی بگێڕێتەوە.

سەرکەوتنێکی گەلێك گەورەیە کە لە بریتانیادا و لە سەردەمی کۆرۆنا و لە خەفاندن و خەساندنی کرێکارانا ، ڕوویداوە و نمونەیەکی باشە بۆ هاندانی ئەوانی تریش کە شەڕی برانەوە یا بەدەستهێنانی مافەکانیان بکەن.

The Scottish Labour leader, Anas Sarwar, is shown an overflowing bin by Barry McAreavey

لوتکەی کۆنفرانسی بەرگریی لە ژینگە:

زاهیر باهیر

29/10/2021

بڕیارە ڕۆژی 1شەمە، 31/10/2021 ، بۆ ماوەی 10 ڕۆژ کۆنفرانسێك لە شاری گڵاسگۆی سکۆتلەندە لەسەر پرسی ژینگە و باشکردنی،  بگیرێت.  لەم کۆنفرانسەدا وا خەمڵێنراوە کە 124 وڵات بە سەرۆك و دەستوپێوەندەکانیان و بزنسمانە گەورەکانیانەوە کە هەر هەمووی دەگاتە نزیکەی 30 هەزار کەس بریارە بەشداری بکەن.   هاوکاتیش پێشبینی ئەوەش دەکرێت کە زیاتر لە 100 هەزار کەس لەوێ  پرۆتێست بکەن .

بەڵام ئایا ئەم کۆنفرانسە هیوابەخشە؟

ئەزموونەکانی ژیان لە سای دەوڵەت و ئیدارەکەیی و  بزنس و بزنسمانەگەورەکاندا، تا ئێستا  ئەوە پشتڕاستدەکەنەوە کە هەتا دەوڵەت و بزنس و بزنسمان و سامانداران هەبن هەرگیز کێشەی ژینگە نەك هەر چاك ناکرێت بەڵکو خراپتریش دەبێت.

بزنس و دەوڵەت و ژینگە دوو هێڵی تەریبین بە یەك و هەرگیز بەیەکدی ناگەن ، هەر یەکەشیان دەکرێت ، لە سەر حسابی ئەوی تریان گەشە بکات.  بزنس ژینگە دادەڕزێنێی و ڕوتکردنەوە و برسیبوونی خەڵکانی کە لەسەر ئەو ژینگەیە هەن، ئەركێتی و لە ئەستۆی دەگرێت.

ئەوەی کە لەو 10 ڕۆژەدا ڕوودەدات نۆشکردنی خواردنەوەی نایاب و خواردنی بەلەزەت و  دەمەتەقێی نێوان تاوانبار و خۆێنمژ و شەڕهەڵگیرسێنەر و بکوژ و برسیهێنەرەکانن، نەك بنەبڕکردنی کێشەی ژینگە . لە باشترین حاڵەتدا ئەوان تەنها دەیانەوێت کە هاوسەنگییەك لە نێوانی بزنس و تەماحی بزنس و ژینگەدا بکەن و دابنێن، ئەویش لەبەر خاتری بەردەوامبوونی زوڵم و زۆر و پاوانەکردنی دونیا و کەڵەکەکردنی زیاتری سەرمایە .

لە نێو ئەو سەرۆکانەی کە بەشداریناکەن لەم کۆنفراسەدا سەرۆکی چین و سەرۆکی روسیایە ، کە هەردوو وڵات کارایی گرنگیان هەیە لەسەر پیسکردنی ژینگە.  چین لە سەدا 27 ی دانەوەی غازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنی دونیا پێكدەهێنێت کە دوو ئەوەندەی دروستکردنی ئەو غازەیە کە لە لایەن  ئەمەریکاوەیە و  چوارقاتیش هیندستان.

زۆرێك لە سەرۆکی بانقە گەورەکان و کۆمپانیا  زەبەلاحەکان و خەڵکە ساماندارەکان بەشداری دەکەن .  کە لەوانە ، هەر بۆ نموونە ؛ سەرۆکی بانقی جیهانی، David Malpass ،  کە لە ساڵی 2016 دا لە ئیدارەکەی ترامپ-دا دەستبەکار بووە، بەشداردەبیت .  ئەم کابرایە پێش ئەوەی کە دۆناڵد ترامپی ئەنتی ژینگە لە ساڵی 2019 دا  هەڵیبژێرێت بۆ سەرۆکی بانقەکە، خۆی دژ بە ڕیفۆرم بوو لە ژینگەدا.  دەیڤد لە ساڵی 2020 دا بە گوێرەی راپۆرتەکان ، ئەو نکوڵی لەوەدەکرد کە گەرمی جیهان [ گڵؤبەڵ وەرمینگ، global warming ]  دەستکردی پیاو بێت [ مەبەستی ئەوەیە کە خۆی و ئەوانی دیکە سوچێکیان نییە لە خراپبوونی بارودۆخی ژینگەدا].  هاوکاتیش بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی دیکە بانقی جیهانی لە ئێستادا هاوکاری و یارمەتی ئەندەنوسیا دەکات  لە پرۆژەی زیاتری  fossil fuel لەو وڵاتەدا .

هەر بە تەنها ئەو کابرایە نییە کە ئەم راگەیاندنانە دەدات و بە عەمەلیش کار لەسەر وێرانکردنی زیاتری ژینگە و دانیشتوانەکەی دەکات.  زۆربەی زۆری سەرۆکی کۆمپانیاکانی دیکە و گەلێكیش لە سیاسییەکان و بازرگانەکانیش هەمان ڕاو بۆچوونیان هەیە .  جا ئایا دەکرێت لە کۆنفرانسێكدا کە بۆ خاوێنکردنەوەی ژینگە تەرخان کرابێت ،  کە ئەمانە پلاندانەر و چاککەری بن ، چاوەڕوانی یاخود هیوایەکی باشی لێبکرێت ؟  من بەش بەحاڵی خۆم زۆر بێ ئومێدم، هەر زۆریش.

Living on Earth: One in Five Deaths from Fossil Fuels
Fossil Fuels: The Dirty Facts | NRDC

fossil-fuel-burning | Global warming, Fossil fuels, Climate change

zaherbaher.com

کچان کەمپەینی بۆیکۆتی یانە شەوانییەکانیان ڕاگەیاند

28/10/2021

لە زۆرێك لە شارەکانی بریتانیا لە مانگی پێشووەوە کێشەی جۆرێك لە دەرمان و مادە هۆشبەرەکان کە دەکرێنە ناو خواردنەوە ئەلکحولییەکانی کچانەوە لە یانەکانی شەوانەدا پەیدابووە. لەبەر ئەمە  کچان لە زیاتر لە 40 زانکۆی شار و شارۆچکەکانی بریتانیان ڕاگەیاندووە کەمپەینی بۆیکۆتکردنی یانەشەوانییەکانیان ڕاگەیاندووە. 

تا ئیستا سەدەها جار ئەم کارە قێزەوەندە لە لایەن پیاوانەوە دەربارەی کچانی گەنج لە یانەکاندا کراوە و 254 کەسیشیان ڕیپۆرتی پۆلیسیان کردووە و پۆلیسیش چەند کەسێکی گرتوە . ئەم کارە ناپەسەندە بووەتە هۆی دەستدرێژی جنسی بۆ سەر کچان کە لە کاتێکدا خوردنەوەکەیان خواردۆتەوە چی تر ئاگای تەواویان لە خۆیان نەماوە و زۆرێك لە کچان ڕووبەڕووی ئەمە گرفتە بونەتەوە . 

ئەم کارە ئەوە نەبێت نوێ بێت پێشتریش ئەمە هەر کراوە بەڵام نەك بەم ڕادەیەی ئێستا ئەمە یەك و دووهەمیش لەبەر ئەوەی کە ئێستا زۆرێك لەو کچانەی کە پەرداخەکانیان بە مەشروبەکەوە بەجێدەهێڵن کە دایشیدەپۆشن ئا لەم بارەدا پیاوان، کوڕان  بە شرنقە ئەو مەوادە هۆشبەرانە دەخەنە ناو مەشروبی کچەکانەوە.

دوێنی 4شەمە ئێوارە و شەوەکەی بە هەزارەها کچان و کوڕانیش لە زۆرێك لە شارو شارۆچکەکانا خۆپیشاندانیان کردو داوای بۆیکۆتی یانە شەوانییەکان دەکەن تا ئەو کاتەی کێشەکە چارەسەردەکرێت . بڕیاریشە لە دوای 10 ڕۆژی دیکە بۆیکۆتی زیاتر رابگەیەنرێت.

May be an image of 3 people and people standing
May be an image of 11 people and people standing

پرۆتێستەکەی 4شەمە:

28/10/2021

لە پرۆتێستەکەی دوێنی، 4شەمە، 27/10 لەلایەن خەڵکانی بەرگریی لە ژینگە کە لە مۆتۆڕوەی 25 لە خاڵێکدا کە شوێنەکانی دیکە دەبەستێت بە یەکەوە هەروەها لە ڕۆژئاوای لەندەن و شوێنێکی دیکەش ، کرا 49 کەس گیراوان.  بەلام کاردانەوەی ناڕەزاییکەران ئەوەیە کە ئەمان تەحەدای بڕیارەکەی مەحکەمە دەکەن و پۆلیس و مەحکەمە ناتوانن بیانوەستێنن بە دانی سزای قورس.

شایانی بیرخستنەوەیە کە پرۆتێستەکەی دوێنێ، 14 هەمین جار بووە لە ڕۆژی دەستپێکردنی کەمپەینەکەوە کە لە 13/09 بووە و تا ئێستاش 165 کەس گیراون.  ناڕەزاییەکە گەرچی سەبارەت بە عەزلکردنی خانووە لە سەرما و گەرما و نەهێڵانی شێ و تەڕی و کەڕوو و زۆری تر، بەڵام هەڵمەتێکیی ژینگەییە و کە ئیتر ئەوەندە پیویست ناکات کە جیهازەکانی گەرمکردنی ماڵ بەکاربهێنرێت کە ئەمەش بۆ ژینگە باشە، هاوکاتیش پارەیەکی باش بۆ دانیشتوان یاخود خانەوادەکان دەگێڕێتەوە لە سەرفکرنیا لە شتێکی زیاتر پێویستدا ،  بێ گومان  ئەمەش کارایی لەسەر بوونی تەندروستی باشیش دادەنێت.

May be an image of 1 person, sitting and road

چالاکی بەرگری لە ژینگە :

27/10/2021

دوێنێ ڕۆژی 3شەمە، 26/10/21،  ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانی بەرگری لە ژینگە دایان بەسەر گەورە مۆزەخانەی لەندەن، بەشی زانست و بڕیاریادا کە هەتا ئەمڕۆ ، 4شەمە،داگیری بکەن.

چالاکییەکان دژ بەوە بوو کە ئەم گەورە مۆزەخانەیە لە لایەن: Shell, BP, Equinor and Adani”.  وە سپۆنسەر دەکرێت ، واتە پارەیان پێدەدرێت ، کە خودی ئەم کۆمپانیایانە پشکی گەورە لە پیسکردنی ژینگەدا پێکدەهێنن ،وەکو fossil fuel

هاوکاتیش پۆلیس ئاگەداریکردنەوە کە چالاکییەکەیان قەبوڵناکرێت و دەیانگرن . بۆ ئەمەش ئیدارەی مۆزەخانەکە ئاودەستخانەکان و دەستشۆردن و کابینەی دوشوەرگرتینان داخستوووە تاکو ناچاریان بکەن کە بە زووترین کات چالاکییەکەیان کۆتایی  پێبهێنن.

لە لایەکی تریشەوە بزوتنەوەی چاککردنی 26 ملیۆن خانوو لە بریتانیادا تاکو ساڵی 2030 کە گرفتی شێ و کەڕوو ، نەبوونی ئاوی گەرم و نەبوونی هەواڕاکێش و  سەرما و ئاو هاتنە ناو خانووەکانەوە هەیە ، داوا لە حکومەت دەکەن کە چاکبکرێن.  ئەم بزوتنەوەیە لە 13/09 دەستی پێکردووە و چالاکییەکانیان داگیرکردنی شەقامە گرنگەکانی لەندەن و جادەی مۆتۆڕوەیەکانە لەبەربەستکردنی ڕۆیشتنی سەیارەدا.  تا ئێستا بە سەدەها کەسیان لێکگیراوە، گەرچی ئەمان بۆ ماوەی 10 ڕؤژ پشویان داو چالاکییان بە ئەنجامنەگەیاند بەڵام لە ڕؤژی 2شەمەوە ، 25/10 ، چالاکییەکان دەستی پێکردۆتەوە .  هەر لەو ڕۆژەدا 3 چالاکییان لەسەر شەقام و مۆتۆروەی ئەنجامدا و 52 کەسیان لێگیرا. وەزیری هاتوچۆ بە هاوکاری وەزیری ناوخۆ بۆ وەستاندنی ئەم چالاکیانە پەنایان بردە بەر مەحکەمەو توانییان ئەمری مەحکەمە بەدەستبهێن لە یاساخکردنی ئەم جۆرە چالاکییەیانەدا بەوە گەر هەر کات دووبارە بکرێتەوە لە 6 مانگەوە بۆ د2 ساڵ کەسی بەشداربوو بگیرێت و سزایەکی گەورەی دارایش بدرێت .  لە ڕەدی ئەم بڕیارەی مەحکەمەدا ئەوان سوورتر بوون لە کردنی چالاکی زیاتردا ئەم ڕاگەیاندنەیان بڵاوکردەوە؛ ”  چالاکییەکان لە کاتژمێری 7 ی بەیانیی ڕۆژی ئەمڕۆ ، 27ی مانگ ، چوارشەمە دەستپێدەکات،  مۆتۆرڕووەی 25 دەبێتە شوێنی بەرگریی مەدەنیانەی ناتوندووتیژی بۆ وەستاندنی حکومەت لەو تاوانانەی کە دژ بە مرۆڤایەتی دەیکات”   لە ماڵپەڕەکەیشیان نوسیویانە ”  سایەقەکان دەبێت خۆیان بپارێزن لە بەکارهێنانی ئەوێدا  یاخود تەنها بە خێرایی 20 میل برۆن تاکو خۆیان بپارێزن لە ڕووداو …. داواش لە پۆلیس دەکەین کە گرنتی چالاکوانەکان ڕەتبکەنەوە ….. ئەرکی سەرشانیانە کە کە ئیتاعەی ئەمرەکانی حکومەت نەکەن کە شکستی هێناوە لە بچوکترین و کەمترین لە گرنگترین بەرپرسیارییدا کە پاراستنی خەڵکە لە بریتانیا ….. ڕێگا بە سەیارەی ئیمێرجنسی دەدرێت کە تێبپەڕێت…”  

 

May be an image of 2 people, people standing and outdoors
May be an image of 6 people and outdoors
May be an image of candle
May be an image of 3 people, people standing, crowd, outdoors and text that says "ART m"

کۆرۆنا چی بۆ ئێمە دەهێنێت و چیش بۆ ئەوان:

25/10/2021

وەکو هەموان دەزانن کە کۆرۆنا بو زۆربەی زۆرمان جگە لە هەژاریی زیاتر و نەگبەتی پتر و ژیانی سەختتر شتێکی نەهێنا.  هەر ئەو کۆرۆنایە بۆ کۆمپانیا گەوەرەکان و بانکەکان و سامانداران خێر و بەرەکەتێکی گەورە بوو.

بانقی HSBC کە کورتەی : The Hongkong and Shanghai Banking Corporation Limited،  لە ماوەی تەنها 3 مانگدا ، لە 01/7 بۆ 30/09 ، 5.4 ملیار  دۆلاری قازانج کردووە.  ئەمەش یانی بڕی قازانجی ئەم سێ مانگەی بە ڕێژەی لە سەدا 74 سەرکەوتووە. 

ئەم بانقە لە 60 وڵاتا زەبائینی خۆی هەیە کە بە هەموویان 40 ملیۆن کەسن .

ئیتر دەبێت تێبگەین لە دونیایەکی ئاوادا کە ئەو قازانجە خەیاڵیانە کە زەحەمەت دەکێشیت گەر بتەوێت بزانیت  لە چرکەیەکدا چەند دۆلار قازانجی کردووە ، دەبێت ژیانی زۆربەمان چۆن بێت و بەرەو کوێ بڕوات .  ئەم بانقە بڕی قازانجەکەی بە بەراورد بە هەمان وەرز لە ساڵی پاردا زۆر سەرکەوتووە.

هاوکاتیش بارکەلی بانقیش کە بانقێکی دیکەیە لە هەمان وەختدا واتە لە 1/07 وە بۆ 30/09 ،  2 ملیار دۆلاریی قازانجی کردووە  بە بەراورد بە ساڵی پار بۆ هەمان کات، قازانجەکە  دووقاتە.

  

ڕاپۆرتێکی گرنگ لەگەڵ نیگەرانییەکی زۆر

19/10/21

لە هاتنی پەتای کۆرۆنا هەمو وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا و وڵاتانی پیشەسازی پێشکەوتوو ئەو کرێکار و کارمەندانەی کە دەیانتوانن کار لە ماڵەوە بکەن ناردە ماڵەوە و بڕی پارەی بە لە سەدا 80ی موچەکەیان پێبدرا.

بێ گومان ئەمە وا لێکدارایەوە لە لایەن هەردوو لاوە کە پرۆژەیەکی باشە و خاوەنکار پارەیەکی باشی بۆ دەگێڕێتەوە و کرێکاران و کارمەندانیش لە زۆر ڕووەوە سوودمەند دەبن.

سەرنجامی ئەم پرۆژەیە ئەوەی دەرخست کە کار و بزنسێكی زۆر لەسەر کرێکاران و کارمەندان ڕاوەستاوە کە لە ئۆفیسەکانیانا کاردەکەن .  ئێستا کە بارودۆخەکە کە تا رتادەیەك بەرە و ئاساییبوونەوە دەڕوات ، خاوەنکار و کۆمپانیاکان هەوڵی زۆر دەدەن بە تایبەت لە ئەمەریکا کە کرێکاران و کارمەندانیان بگەڕێنەوە سەر کار لە ئۆفیسەکانیانا .

هۆکاری ئەمەش :  زۆرێك لە باڕ و و پەپ و یانەی وەرزشیی و کۆفی شۆپ و چێشتخانە و بازاڕکردن و بەکارهێنانی قیتار و سەیارە و پاس ئەمانە هەمووی بەشێکی زۆری لەسەر ئەوان وەستاوە، کە ئەوان لە ئۆفیس کار نەکەن کارایی گەورە دادەنێت لەسەر ئەو شوێنانەی سەرەوە و کارکردنیان و داهاتیان .

نیگەرانیی ئەو ڕاپۆرتەی کە لە وتارێکی ڕۆژنامەی گاردیانا هاتووە ئەوەیە کە زۆرێك لە کرێکارانی ئەمەریکا ئامادەن لە پێناوی کارکردنیان لە ماڵەوە دەستبەردارێ لە سەدا 20 موچەکەیان و زۆرێك لە سوود و بیمەکانی تریان ببن .

 دیارە ئەم هەڵوێستەش هەر ئاوا بە ئاسانی و بێ بیرکردنەوە و وردکردنەوەی داهاتی خۆیان نەکراوە .  ئەمان حسابی ئەوەیان کردوو کە کارکردن لە ماڵەوە گێڕانەوەی پارەیە لە هاتووچۆ و لە ناردنی منداڵ [ تا ڕادەیەك ] بۆ لای دایەن و دایەنگا و حەزانە ، نانخواردن لە دەرەوە ، کردنی جلی جوان و مکیاج و خۆڕازاندنەوە بۆ سەر کار کە لە ئۆفیسدا کار دەکەن و نەبوونی بەڕیوەبەر و چاودێری سەر کار بەسەر سەریانەوە [ گەر چی لە ڕێگای کۆمپیوتەرەوە چاودێریان دەکرێت ] زۆر سوودی تر .

ڕاپۆرتەکە کە لە وتارەکەدا هاتووە ئەم خاڵانە دەردەخات کە جێگای نیگەرانییە، کە لەکاتێکدا کرێکاران و کارمەندان نابێت لەبەر خاتری نەختێك سوود و حەوانەوە دەستبەرداری ئەو دەستکەوتانەیان بێنن کە پێشتر بەدەستیانهێناوە:

  • لە سەدا 61 ی ئەوانەیان کە وەڵامی ڕاپرسییەکەیان داوەتەوە ئامادەن لێبڕینی مووچە قەبوڵ بکەن لە پێناوی کارکردن لە ماڵەوە.
  • لە سەدا70 شیان، ئامادەن قوربانی بە بیمەی تەئمینی تەندروستی و هەندێك لە مۆڵەت و شتێك لە خانەنشینی هەر لە پێناوی کارکردن لە ماڵەوە، بدەن.
  • هەندێك کۆمپانیاش وەکو گوگڵ هەڕەشەی ئەوە لە کرێکاران و کارمەندانیان دەکەن گەر بیانەوێت لە ماڵەوە کار بکەن ئەوە دەبێت قەبوڵی لە سەد 25ی کەمکردنەوەی کرێ/ موچەکەیان بکەن .
  • تەنانەت هەندێك لەم کرێکارانە بە مانەوەیان لە ماڵ بۆ کارکردنیان ، لە سەدا 50ی لێبڕینی کرێ/ موچەیان، قەبوڵ دەکەن .
  • ·        4 ملیۆن لە ئەمەریکا لە مانگی تەموزدا کارەکانیان بەجێهێڵا بە هۆکاری جیا جیا وەکو فشار خستنە سەریان کە بگەڕێنەوە ئۆفیسەکانیان بۆ کارکردن ، نزیکبوونەوەیان لە تەمەنی خانەنشینیی ، کرنی کارێك کە خوازیاری خۆیانە و خەوی پێوەدەبینن ، پەتای کۆرۆنا وای لێکردون کە بیر لەو شتانە بکەنەوە کە لە ئێستادا دەیانەوێت بیکەن واتە ئەسبەقییەت بەوانە بدەن.
  • هاوکاتیش ڕاپۆرتەکە لایەنێکی دیکەی خراپیش بە تایبەت لە لایەن ژنانی دایکەوە لە کارکردنا لە ماڵەوە، نیشاندەدات.  وەکو لە سەدا 80ی دایکان کە ماوەیەکی زۆر سەرفدەکەن لەگەڵ منداڵەکانیانا لە ماڵەوە بە هۆی پەتاکەوە توشی سترێسێکی زۆر بوونەتەوە.  لە سەدا 72ی  دایکان دەناڵێنن بە دەست ترس و نیگەرانییەوە، زیاتر لە نیوەیان وتویانە کە زۆر توشی توڕەیی و هەست بە شکستی و بێ هیوایی بوون لەگەڵ منداڵەکانیانا.
person using macbook pro on table
woman sitting beside table using laptopwoman in white long sleeve shirt and blue denim shorts sitting on bed using tablet computer
woman in black hijab sitting on bed using laptop

بێ مەڵامەت نییە خەڵکی داوای گەرانەوەی سووپا بکەن:

17/10/2021

سۆدان پاش خۆپیشاندانی چڕوپڕی جەماوەریانەی مانگی نیسانی 2019 توانییان عومەر ئەلبەشیر و حکومەتەکەی بهێننە خوارەوە و حکومەتێکی مەدەنی فرمانداری بکات  وەکو قۆناخی گواستنەوە.

ئەزموونی ئەم ساڵ و نیوەی خەڵکی و چاودێری کردنی ڕەفتار و کرداری سەرۆکی حکومەت بۆیان دەرکەوت کە ڕەنگبوایە هەر دەستیان لێنەدایە باشتربوو.

هۆکارەکەش ئاشکرایە:  یەکەم لەڕێگای سیستەمی پەڕلەمانتاری و نوێنەرایەتیی و کودەتای عەسکەری و حیزبیی بە حیزبی سۆشیالیستیشەوە ، گۆڕانێکی بنەڕەتی لە هیچ شوێنێك ڕوودانادات نەك هەر سۆدان ، ئەزموونەکان لەو بارەوە ئەوەندە زۆرن کە جێگایان بۆ تاکە ئەزموونێکی سەرکەوتوانە لە سەرانسەری جیهاندا نەهێڵاوەتەوە.

دووەم: حکومەتی ئێستا کە سەرۆکەکەی، عەبدوڵا حەمدۆك،  لە لایەن صندوقی دراوی نێودەوڵەتییەوە دەستنیشانکراوە و ئەمری پێکراوە کە ڕیفۆرم بکات ئەبێت خەڵکی سۆدان چ هیوایەکییان بە گؤرانی بنەڕەتی هەبێت .  هەر شوێنێك بانقی جیهانی و صندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەستیان گەیشتبێتێ وێرانیانکردوە بە سەپاندنی هەلومەرجەکانیان لەسە حکومەتەکان.  لەم بارەیەوە لە ئەفەریقا و ئەمریکای لاتین نموونەمان زۆرە.

لە سای ئەم حکومەتەدا کە قۆناخی گوێزەرەوەی پێدەڵێن بارودۆخی خەڵکی زۆر خراپتر بووە بە بەرزبوونەوەی نرخی ووزە و سووتەمەنی کە حکومەت پاڵپشتی دارایی خۆی بۆ کەمکردنەوەی نرخیان لابرد ، ئەم ڕیفۆرمەش لەسەر ئەمری صندوقی دراوی نێودەوڵەتی کراوە .  بارودۆخەکە بە جۆرێك خراپ بووە کە ڕێژەی هەڵئاوسانی پارە بە بڕی لە سەدا 422 لە مانگی تەموزدا چووە سەرەوە.

بە هەزاران کەس لە گەنج و پیر ، ژن و پیاو دوێنێ ، شەمە ، 16/10 ، ڕژانە سەر شەقاکانی خەرتوم داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەتەکەی عەبدوڵا حەمدۆك دەکەن گەڕانەوەی سوپا بۆ حوکم و دروشم و داخوازییەکانیان زۆرن .  یەکێك لە خۆپیشاندەران دەڵێت ” سووپا نانمان دەداتێ ..”  یەکێ تر دەڵێت ” ئێمە خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەکەین و داوای  حوکمی سووپا دەکەین ” .. یەکێ تریان دەڵیت ”  ئێمە حکومەتێکمان دەوێت کە بزانێت چی دەگەڕێت لە ڕۆژهەڵات”  خۆپیشاندەران لە دەرەوەی کۆشکی سەرەك کۆمار گردبوونەتەوەو هاوار دەکەن ” ئێمە لێرە دەمێنینەوە و ناڕۆین … دەمانەوێت ئەم حکومەتە هەڵوەشێتەوە”    

هاوکاتیش حکومەت ڕەتی ئەوە دەکاتەوە کە بارودۆخەکە بە هۆی ئەوانەوە خراپ بووبێت و لۆمەی خۆپیشاندەران دەکات و بە دەستوپێوەندی ڕژێمی کۆنی  عومەر ئەلبەشیر تاوانبار دەکات .  لە ڕۆژی 21/09 دا سەرۆکی حکومەت وتی ئەمە کودەتایە .

Sudanese protesters take part in a rally demanding the dissolution of the transitional government in favour of military rule
Protesters said they would remain in the streets until the transitional government was dissolved.
A protester holds up a sign demanding the government address hardship in the east of the country.