ڕەخنەی هەندێك لە چەپەکان:

زاهیر باهیر

06/02/2022

ڕەخنەیەکی هەندێك لە چەپەکان لە ئەنارکستەکان ئەوەیە کە گوایە ئەنارکستەکان دژایەتی دەوڵەت دەخەنە پێش دژایەتی چینایەتییەوە، بە واتایەکی دیکە ئەنارکستەکان ئەوەندە پێداگریی لەسەر دژایەتی دەوڵەت دەکەنەوە ئەوەندە لە سەر پرسی چینایەتی ناکەنەوە.

بەداخەوە کە ئەمە تێڕوانینێکی زۆر ڕوکەشانەیە، کەمکردنەوەی ڕۆڵی دڕندەترین و سەرەکیترین دەزگەی سیستەمی چینایەتی سەردەمە، سیستەمی سەرمایەداریی، کە دەزگەی دەوڵەتە. لە لایەکی دیکەوە بێ ئاگایی ئەم برادەرانەیە لەو هەموو نوسینانەی کە لە لایەن گەورە بیرمەندە ئەنارکستەکانەوە نوسراوە، کە بە سەدەها کتێب و نامیلکە و هەزاران وتار لەسەر پرسی چینایەتی و کاری کرێگرتە و كێشەی کرێکاران، پڕۆلیتاریا، لەگەڵ سەرمایەداران و سەرمایەداریدا نوسراوە.

خەباتی دژە دەوڵەت، خەباتە دژ بە پرس و کۆمەڵی چینایەتی، خەباتە دژ بە سیستەمی سەرمایەداریی، خەباتە دژ بە پرسی پلەبەندیی ، خەباتە دژ بە بەهێزترین و دڕندەترین ئامراز کە پارێزەری کاری کرێگرتە، سیستەمی چیانیەتی و پلەبەندیی، پرس و ململانێی چیانیەتییە .  دەوڵەتە خاوەنی سوپا و پۆلیس و دەزگەی سیخوڕیی ، دەوڵەتە یاسا و ڕیساکان دەردەکات ، دەوڵەتە خاوەنی دادگا و دادوەر و یاسا و پاراستنیانە ، دەوڵەتە کە نوێنەری بزنس و سامانداران و کۆمپانیا زەبەلاحەکانە،  دەوڵەتە کە بەربەست و دژ بە پرۆتێست و خۆپیشاندان و گردبوونەوە و مانگرنتی کرێکارانە بە تێشکانیان لە ڕێگای یاسا و پۆلیسەوە. دەوڵەتە کە پاڵپشت و پارێزەری دەسەڵاتەکانی دیکەیە لە قوتابخانە و خوێندگا و شوێنی خزمەتگوزاریی و هەموو شوێنەکانی سەر کار.  تا دەوڵەت بمێنیت بە هێز و ئامرازەکانییەوە، هێنانەدی کۆمەڵی سۆشیالیستی شتێکی مەحاڵ دەبێت، هەر بگرە وجوودیشی نابێت .

وەکو وتم زۆر لەسەر پرسی چینایەتی نوسراوە و هەر ئاواش لەسەر خودی دەوڵەت و دەسەڵاتیش.  حەز دەکەم سەرنجی هاوەڵانی فەیسبوك بۆ دوو پەڕەگرافی Rudolf Rocker کە لە چاپتەری یەکی نامیلکەی ” ئەنارکی و ڕێکخستن” دا نوسیوێتی ڕاکێشم . ئەو دەڵێت:  

” بیرمەندە ئەنارکستەکان جەنگی دەوڵەتیان کردووە نەك هەر بە تەنها لەبەرئەوەی کە دەوڵەت بەرگری لە مۆنۆپۆلی و ناکۆکییە کۆمەڵایەتییەکان، کردووە، بەڵکو لەبەر ئەوەشی دەوڵەت گەورەترین بەربەست بووە لەبەردەم هەموو ڕێکخستنە سروشتیەکانا کە لەناو جەرگەی خەڵکەوە لە بنەوە هەتا باڵا، سەرەوە، گەشەی کردووە، کە بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی هەموان دەکات لە بەرانبەر هێڕشگەلێكی دوژمنانە کە دژ بەوان دەکرێت.  دەوڵەت جیهازی توندوتیژی سیاسیانەیە  لەلایەن کەمینەیەکی خاوەن ئیمتیاز لە کۆمەڵدا و پەیامەکەی بەزۆر ناچارکردنی زۆربەیە لە سەپاندنی ئەرك و تالوکەی  چەوساندنەوەی خاوەنکار بەسەریانا لەتەك ئامۆژگاری ڕۆحیانەدا.  دەوڵەت خراپترین دوژمنی هەموو پەیوەندییەکی سروشتیانەی بوونی مرۆڤە، هەمیشەش جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەم پەیوەندییانە تەنها لەڕێگای دەستتێوەردانی نوێنەرە فەرمییەکانەوە، ڕوودەدات.  ئەو خۆی بە خاوەنی مرۆڤایەتی دەزانێت  و نایەوێت و ڕێگا بە هێزە بێیانەکان بدات دەستوەردەنە کاروباری.

لەبەر ئەوەیە کە مێژوی دەەوڵەت مێژوی  کۆیلایەتی بەشەرییەتە. تەنها بەهۆی هەبوونی دەوڵەتەوە چەوساندنەوەی ئابوریانەی خەڵکی گریمانی هەیە، تەنها ئەرکیشی دەتوانرێت لەبەرگریی ئەم چەوساندنەوەیەدا، کورتبکرێتەوە.  دەوڵەت دوژمنی کوشندەی هەموو ئازادیی سروشتییانە و هاوپشتییە،-  کە ئەم دوانەش  سەرەنجامی پێکەوەبوونی کۆمەلایەتییە، ئاشکراشە  لە هەمان شت  پێکهاتون و تەواوکەری یەکدین– لە ڕێگای هەموو جۆرە مێتوودە یاساییەکانەوە دەوڵەت لە هەوڵی بەربەستکردنی یاخود لانی کەم ئیفلیجکردنی هەموو دەستپێشکەرییە ڕاستەوخۆیەکانی هاووڵاتییەکانی و هەروەها هەموو یەککەوتنە  سروشتییەکانیانە،   بە هەدەفی بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە گشتییەکان.”

Rudolf Rocker Stock Photo - Alamy

ئاینگۆڕین 

شاخەوان عەلی

06/02/2020

هەرکەس، کە ئایینی خۆی دەگۆڕێت مافی بێچەندووچوونی خۆیەتی، ئەمما گۆڕینی ئایین زۆربەی جار بۆشایی زۆری ژیری و لۆژیکی بەجێدەهێڵێت.

گۆڕینی ئاینێک بە ئاینێکی تر، لەسەر ئەو بنەمایەی بە چ زمانێک نوسراوە، بازدانە لە کەڵەکی دیینەوە بۆ کەڵەکی ناسیۆنالیزم، یاخود لەبەر ئەوەی کە عەرەبەکانی سعودیە چڵکنن، یان کێ کۆمەکی دەکات، یاخود جوێندان بە مەوقیعێکی جوگرافی و کولتوری بەهۆی بیروباوەڕەوە، وە تەقدیسی جێگایەکی تر هەر بەهەمان هۆ.. هەڵەگەلێکی کۆمیدین لەڕووی لۆژیکیەوە.

گۆڕینی ئایین و ڕەتکردنەوەی ئایین دوو شتی زۆر جیاوازن.

هەن ئایین ڕەتدەکەنەوە لەبەر ئەوەی پێیانوایە ناکۆکە بە زانست و ژیری و ڕەوشت و…تاد. لەبەر ئەوەی پێیانوایە ئاین خورافیە و کێشەی لەگەڵ ژیری و زانستدا هەیە، ئەم تایپە (ڕەتکەرەوە)یە لە ئاستی بیرکردنەوە و گفتوگۆی عەقڵاندیدان، ئەمما گۆڕینی ئایینێک بە ئاینێکی تر، دژایەتی ناسیۆنالیزمێک بە ناسێۆنالیزمێکی تر بەرمەبنای ژیری نیە و مرۆڤی عاقڵ ناخاتە بۆسەوە و بۆشاییەکی گەورەی هۆشمەندی دەردەخات، کە هیچ نیە جگە لە بازدان لە جەهلێکەوە بۆ جەهلێکی تر، کە دەشێت ترسناکتر بێت.

May be an image of 1 person and text that says "ॐ + C o"

خۆپیشاندان  لە بەرازیل دژ بە ڕایسیزم

06/02/2022

ڕایسیزم کێشەیەکی گەورەیە لە بەرازیل دژ بە کۆچبەران و پەنابەران بەتایبەت ئەوانەی کە ڕەشپێستن بە هۆکاری ئەوای بزوتنەوەی ڕاستڕەو و ڕایسیزم بە هاوکەری حکومەتە بەهێزە.  پۆلیسیش کە پشتگیری ڕیسستەکان دەکات زۆر توندو و تیژە دژ بە ڕەشپێستان دەستی لە کوشتنی سەداها کەسدا هەیە .

لە ساڵی 2020 دا  هەر بە تەنها لە دەڤەری Rio 1245 کەس بە دەستی پۆلیس کوژراون کە لە سەدا 86 یان ڕەشپێست بوون.

مانگی پپێشو گەنجێکی 24 ساڵ زۆر دڕندانانە کوژراوە دوای لیدانی بە دار و بە شەق و بەکارهێنانی ئامرازی تر بۆ ئەشکنجەدانی .  ئەم گەنجە خەڵکی کۆنگۆیە و ماوەیەکە لە بەرازیلە.  ماوەیەك پێشتر کەسێکی دیکە بە دەستی خاوەنماڵێکی سپییپێست کوژراوە و بەهانەکە بکوژ ئەوە بووە کەوای زانیوە کە دزە هەر لەبەر ئەوەی کە ڕەشپێست بووە.

دوێنێ شەمە ، 05/02، لە گەلێك لە شارە گەورەکانی بەرازیل وەکو :

São Paulo; the capital, Brasília; and Recife, Belo Horizonte, Salvador،

  Porto Alegre

بە هەزاران کەس لەسەر شەقامەکان بوون دژ بە ڕایسیزم و بریاریشە بە بەردەوامی ئەم پرۆتێست و خۆپیشاندانانە بکرێنەوە ، هاوکاتیش داوای دەست لەکارکێشانەوەی سەرەک کۆماری بەرازیلیان دەکرد.

May be an image of 5 people and people standing

May be an image of 1 person, standing, crowd and outdoors

ئەمازۆن و کۆمپانیای شێڵ

04/02/2022

لە کاتێکدا کە بەشی هەرە زۆری خەڵکی هەژار و هەژارتر دەکەون بەڵام قازانجی کۆمپانیاکان لە هەڵکشادایە.

کۆمپانیای ئەمازۆن کە زۆر شت نوسراوە و زۆریشمان دەزانین کە چۆن مامەڵەی کریکاران و کارمەندەکانی دەکات کەچی لە 3 مانگی کۆتایی ساڵی پێشووترەوە بڕی فرۆشتنی کاڵاکانی ئەم کۆمپانیایە  بە لە سەدا 24 سەرکەوت و گەیشتە 137 ملیار دۆلار کە لەم بڕی فرۆشتنە 14.32 ملیاری قازانج بووە. ئەم کۆمپانیایە بڕی فرۆشتنی کاڵاکانی لە ساڵی پێشتردا واتە 2020 بۆ هەمان 3 مانگی کۆتایی ساڵ بە ڕێژەی لە سەدا 9 بووە، واتە دوو قات و نیو زیاتر فرۆشتنی کاڵاکانی سەرکەوتون .

هاوکاتیش هەر لەم رۆژانەدا کۆمپانیای شێڵ لە  ڕاپۆرتێکدا بەیانی کرد کە قازانجی 3 مانگی کۆتایی ساڵی پاری 14 ملیار دۆلار بووە.  ئەمە لە کانتیێکدا کە لە بریتانیا هەموو شتێك نرخەکەی زۆر چووەتە سەرەوە هەر لە هاتوچۆوە تاکو کڕینی سادەترین پێداویستی ژیان کە نان و ئاوە.  بەنزین و گاز لە یارییەکەی نێوانی کۆمپانیاکانی نەوتەوە کە ساڵی پارە کردیان بۆ سەرخستنی نرخی بەنزین و گاز هەر لە سەردایە .

ئەمە جگە لەوەی کە نرخی غاز و کارەبا ئەوەندە چوەتە سەرەوە کە تەنانەت پەڕلەمانتارەکانی حیزبی حاکم ناڕەزایەتیییەکی گەورەیان دەربڕی .  لە مانگی نیسانەوە هەموو ماڵێكی ئاسایی بریتانیا بە بڕی 700  پاوەند لە ساڵەکەدا زیاتر دەدەن بە کارەبا و غاز لە چاو ساڵی ڕابوردوودا بەو ڕادەیە گرفتی بۆ خەڵك خولقاندووە کە لەژێر فشاردا وەزیری دارایی ناچار کرا کە بە بڕێکی کەم هەم بە قەرز و هەم بە بەلاش بۆ 5 ملیۆن ماڵ  قەرەبوو بکاتەوە.  بڕیاری دا کە هەر ماڵێك بیەوێت دەتوانێت قەرزی 200 پاوەند وەرگرێت کە دەکرێت لە 5 ساڵدا کە ساڵی 40 پاوەند دەکات ئەم قەرزە بداتەوە بە دەوڵەت .  هاوکاتیش باجی ساڵانەی خانوو بۆ ئەو خانوانەی کە لە ڕێزی ئەیە وە بۆ دی-ن [ بە گوێرەی پلەبەندی خانوەکان بڕی باجی خانوەکە دیاری کراوە کە دەبێت دانیشتوی خانووەکە هی خۆی بێت یا کرێ چی بانق و کەسانی تایبەتی هەموو مانگێك بڕێک لە باجەکە بداتەوە بە شارەوانی]  150پاوەند وەردەگرێت کە ئەمەیان دانەوەی نییە ، لەگەڵ ئەوەسدا هێشتا ماڵەکان بە بڕی 550 پاوەند نرخی غاز و کارەبایان لەسەر زیادکراوە.      

May be an image of 1 person

May be an image of car and text that says "shutterstock.com 1011653251"

ئەڵمانیا و هەستی هاووڵاتیانی بەرانبەر بە بێیانە

31/03/2022

ئەم ڤیدیۆیە کە بۆ چەند خولەکێکە ڕادەی ئاستی ڕاستڕەوێتی و ڕایسستیی لە نێوانی هەندێك لە سواربووانی ئەم پاسەدا نیشاندەدات کە تا ڕادەیەکی زۆر خەڵکی لەوێ دژ بە بە خەڵکانی بێینانە نین و هاوکار و هاوسۆزیانن .

https://fb.watch/aPwkEobxiO/

مانگرتنی بەشێك لە کرێکارانی خەستەخانەکانی لەندەن

31/01/2022

کرێکارانی پاککەرەوە لەگەڵ ئەو کرێکارانەی دیکە کە کاروبارێك کە پەیوەندی بە تەندروستییەوە نیە کە زیاتر کردنی کاری حەمالی و گواستنەوەی کەرەسەکانی نێو خەستەخانەکانە بریاریان دا لە ئەمڕۆوە ، دووشەمە ، 31//01/2022 بۆ 2 هەفتە مانبگرن .

ئەم کرێکارانە کە زۆرینەیان کرێکارانی ڕەشبێست و ئاسێوی و ئیتنیکی ترن کە لە لایەن کۆمپانیای دیکەوە کە ئەو کۆمپانیانە گرێبەستیان لەگەڵ خەستەخانەکانا هەیە خاوەنکاری ئەو کرێکارانەن .  ئەم کرێکارانە لە سەدا 15 کەمتر لە کرێی ئەو کرێکارانەی کە بە ڕاستەوخۆ لەلایەن خەستەخانەکانەوە دانراون بۆ هەمان  کار ، وەردەگرن ، کە ئەمەش بۆنی ڕایسست و هەڵواردن و جوداخوازی لێدێت.  ئەو بارودۆخە خراپەی ئەم کرێکارانە و ڕەگەز و ئینتیمای نەتەوەییان ، بۆ جەوساندنەوەیەکی زیاتر و کرێییەکی کەمتر لە لایەن کۆمپانیا تایبەتییەکانەوە دەقۆزرێتەوە.

هاوکاتیش 400 کرێکار کە سەر بە نقابەی یونایتن و لە فڕۆکەخانەکاندا کاردەکەن کە بەرپرسن لە گواستنەوە و هەڵگرتنی جانتای سەفەرکەران بۆ ناو تەیارەکان و داگرتنەوەیا لە ڕۆژی 11/02 و بۆ 14/02 لە مانگرتندا دەبن .  ئەو هەفتەیە هەفتەیەکی زۆر تایبەتییە بۆ خاوەنکارەکانیان چونکە ئەو هەفتەیە لە ئینگلەند هەفتەی پشوودانی مناڵانی قوتابییە و زۆرێك لە خێزانی قوتابییەکان ئەو ماوەیە سەفەر دەکەن لەگەڵ منداڵەکانیانا،  ئەمە هۆکارەکەیە کە ئەو 400 کرێکارە ئەم چەند ڕۆژەیان هەڵبژاردووە.

The workers going on strike are members of Unite, which says that mainly BAME staff are paid up to 15% less than directly employed NHS workers.

ئەنارشیەتی فکری من!!

دارا جوتیار

19/01/2022

دنیابینی لە چاویلکەکەی منەوە و چەند پرسیارێك لە بەرەبەیانی ڕۆژێکی نوێدا؟

ئایا ئابوری سۆشیالیستی و کۆمەڵی هەرەوەزی و ( کۆمۆنیستی) و پیکەوە ژیان و بەرهەمهێنان و وەك یەك سودمەندبوون، زانستە یان زاست نیە؟

ئەگەر زانستە، بۆ کەس هەوڵی بە مەنهەجکردنی لەبواری پەروەردەو فێرکردندا و بەکۆمەڵایتی کردنی نادات؟ بۆ نابێتە بابەتی ناوەندە ڕۆشنبیری فکری و ئەکادیمی و زانستیەکان؟

لەبەرامبەردا، بۆ هەموو داهێنانە زانستیەکان لە سای سیستەمی چینایەتی و هیرراشییەتدا تا ئێستا دەستی بەسەردا گیراوە و خراوەتە خزمەت بزنس و ئابوری کاولکاری کاپیتالیستەکانەوەو زانکۆی گەورە گەورەی لە دنیادا بۆ دەکرێتەوەو لەهیچ ناوەندێکی ڕۆشنبیری و فکری و ئەکادیمی و زانستیەوە ناخرێتە ژێر پرسیاری ڕیشەیی و لێکۆڵینەوە؟؟

ئایا ئەو کاولکارییە ژینگەیی و جەنگ و کوشتار و نابەرابەری و چەوساندنەوە گەورەیە و قەیرانە گەورە ژینگەیی و ژیاریە، ئاکامی ناتەبایی و ناکۆکی کەپیتالیزم و سیستم و میکانیزمەکەیەتی، یاخود حەتمیەتێکی سروشتیە؟ یان لەغەیبەوە خودایەکی پەنهان سەپاندویەتی؟

دوا پرسیار:

ئایا (کۆمۆنیزم) ئایدۆلۆژیایە کە وەک مەترسی هێنانی فاشیزم و هاوشانی فاشیزم پێناسە دەکرێت؟ لەکاتێکدا هەر ئێستا فاشیزمی قەومی دینی تایفی پەرە پێداروی کاپیتالیزم کە ڕۆژانە بەهەزاران دەکاتە قوربانی!

یان (کۆمۆیزم) پێشنیار و ئەڵتەرنایڤی ژیاێکی بێ جیاوازی نێوان ئینسانەکان و ئاشتبونەوەیانە لەتەك خۆیان و سروشت و گەڕانەوەی بەهایە بۆ تاك بە تاكی ئێنسانەکان و ئاشتی و پێکەوە ژیان؟؟

May be an image of 3 people and text

10 پیاوە هەرە دەوڵەمەندەکەی دونیا لە سەردەمی کۆرۆنادا سامانیان دووقات زیادی کردووە:

18/01/2022

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێی ئۆکسفام دە پیاوی دونیا لەم سەردەمی کۆرۆنایەدا سامانیان دووقات سەرکەوتووە و گەیشتۆتە 1.5 تریلۆن دۆلار لە کاتێکدا کە 163 ملیۆن کەس کەوتنە ژێر هێڵی هەژارییەوە.

  • ئۆکسفام پێشبینی ئەوە دەکات کە لە ساڵی 2030 دا 3.3 ملیار کەس داهاتی ڕۆژانەیان لە 5.5 دۆلار کەمتر دەبێت.
  • داهاتی لە سەدا 99ی دانیشتوانی دونیا لە نێوانی مانگی مارتی 2020 بۆ مانگی ئۆکتۆبەری 2021 دابەزیوە.  ئەمە لە کاتێکدا ئێلون مسك، خاوەنی کۆمپانیای دروستکردنی سەیارەی کارەبایی  و 9 دەوڵەمەندەکەی دیکەی دونیا بە هەر هەمویان سامانیان ڕۆژانە بە بڕی 1.3 ملیار دۆلار سەرکەوتووە.
  • ئەم جەدۆلەی خوارەوە لیستی ناوی ساماندارانی دونیایە کە بە گوێرەی سامانەکەیان لە سەرەوە بۆ خوارەوو ڕیزکراوە. ژمارەکە کە هێمای دۆلاری لە پشتەوەیە ئەوە بڕی داهاتیانە.  [bn ، بی ئێن] کورتەی بلیۆنە بە ئینگلیزی کە بە کوردی دەبیتە ملیار .  هەر وەها وشەی Up   یانی : بە ڕێژەی ، بەو برە سەرکەوتوە:

Elon Musk $294.2bn up 1,016%

Jeff Bezos $202.6bn up 67%

Bernard Arnault & family $187.7bn up 130%

Bill Gates $137.4bn up 31%

Larry Ellison $125.7bn up 99%

Larry Page $122.8bn up 125%

Sergey Brin $118.3bn up 125%

Mark Zuckerberg $117.7bn up 101%

Steve Ballmer $104.4bn up 85%

Warren Buffett $101.5bn up 40%

  • ئۆکسفام داوا لە حکومەت دەکات کە تەنها بۆ یەكجار بە ڕێژەی لە سەدا 99 باج بخرێتە سەر ئەو داهاتەیان .  سەراپای ئەو باجە کافییە بۆ ڤاکسینی سەراپای خەڵکی هەموو جیهان و بەشی گۆڕانی سەرەکیش لە ژینگەدا دەکات و بەشی پارێزگاری لە تەندروستی خەڵکی لە 80 وڵاتدا دەکات. ڕاپۆرتەکە دەڵێت دوای دانی ئەم باجەش هێشتا ئەم 10 ساماندارە بە گشتیان  8 ملیار دۆلاریان بۆ دەمێنیتەوە. 
  • ئەم 10 پیاوە داهاتیان 6 جار لە سەدا 40 خەڵکی دونیا کە ژیانیان باش نییە زیاتر کە بە ژمارە دەکاتە 3.1 ملیار کەسە.
  • ئەم 10 ملیاردەرە گەر هەر یەکەیان ڕۆژانە ملیۆنێك دۆلار سەرف بکەن ئەو ئەو پارەیەیان بەش ی 414 ساڵ دەکات .   

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێی ئۆکسفام دە پیاوی دونیا لەم سەردەمی کۆرۆنایەدا سامانیان دووقات سەرکەوتووە و گەیشتۆتە 1.5 تریلۆن دۆلار لە کاتێکدا کە 163 ملیۆن کەس کەوتنە ژێر هێڵی هەژارییەوە.

  • ئۆکسفام پێشبینی ئەوە دەکات کە لە ساڵی 2030 دا 3.3 ملیار کەس داهاتی ڕۆژانەیان لە 5.5 دۆلار کەمتر دەبێت.
  • داهاتی لە سەدا 99ی دانیشتوانی دونیا لە نێوانی مانگی مارتی 2020 بۆ مانگی ئۆکتۆبەری 2021 دابەزیوە.  ئەمە لە کاتێکدا ئێلون مسك، خاوەنی کۆمپانیای دروستکردنی سەیارەی کارەبایی  و 9 دەوڵەمەندەکەی دیکەی دونیا بە هەر هەمویان سامانیان ڕۆژانە بە بڕی 1.3 ملیار دۆلار سەرکەوتووە.
  • ئەم جەدۆلەی خوارەوە لیستی ناوی ساماندارانی دونیایە کە بە گوێرەی سامانەکەیان لە سەرەوە بۆ خوارەوو ڕیزکراوە. ژمارەکە کە هێمای دۆلاری لە پشتەوەیە ئەوە بڕی داهاتیانە.  [bn ، بی ئێن] کورتەی بلیۆنە بە ئینگلیزی کە بە کوردی دەبیتە ملیار .  هەر وەها وشەی Up   یانی : بە ڕێژەی ، بەو برە سەرکەوتوە:

Elon Musk $294.2bn up 1,016%

Jeff Bezos $202.6bn up 67%

Bernard Arnault & family $187.7bn up 130%

Bill Gates $137.4bn up 31%

Larry Ellison $125.7bn up 99%

Larry Page $122.8bn up 125%

Sergey Brin $118.3bn up 125%

Mark Zuckerberg $117.7bn up 101%

Steve Ballmer $104.4bn up 85%

Warren Buffett $101.5bn up 40%

  • ئۆکسفام داوا لە حکومەت دەکات کە تەنها بۆ یەكجار بە ڕێژەی لە سەدا 99 باج بخرێتە سەر ئەو داهاتەیان .  سەراپای ئەو باجە کافییە بۆ ڤاکسینی سەراپای خەڵکی هەموو جیهان و بەشی گۆڕانی سەرەکیش لە ژینگەدا دەکات و بەشی پارێزگاری لە تەندروستی خەڵکی لە 80 وڵاتدا دەکات. ڕاپۆرتەکە دەڵێت دوای دانی ئەم باجەش هێشتا ئەم 10 ساماندارە بە گشتیان  8 ملیار دۆلاریان بۆ دەمێنیتەوە. 
  • ئەم 10 پیاوە داهاتیان 6 جار لە سەدا 40 خەڵکی دونیا کە ژیانیان باش نییە زیاتر کە بە ژمارە دەکاتە 3.1 ملیار کەسە.
  • ئەم 10 ملیاردەرە گەر هەر یەکەیان ڕۆژانە ملیۆنێك دۆلار سەرف بکەن ئەو ئەو پارەیەیان بەش ی 414 ساڵ دەکات .   
Elon Musk, the founder of Tesla

ڕاپۆرتێکی زۆر سەرنجڕاکێش:

17/01/2022

ئەمەی خوارە ڕاپۆرتێکە کە لە 22/11/21 بڵاوکرایەوە سەبارەت بە پیسکردنی ژینگە لە ڕوی خواردنەوە بە دروستکردنی زیادی غازیی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لەلایەن ژنان و پیاوانەوە هەروەها پڕە لە ئامار سەبارەت بە ژینگە و کارایی هەر لایەنێك لەسەری .

خاڵە گرنگەکانی ئەم راپۆرتە :

  • زۆرخۆری گۆشت لە لایەن پیاوانەوە دەبێتە هۆی پیسکردنی ژینگە بەدانەوەی غازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بە ڕێژەی لەسەدا 40 ، هەر ئاواش نیشانی دەدات کە لە سەدا 25 ڕژێمکردن [ Diet ] کە پەیوەستە بە دانەوەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنەوە لە هەڵبژاردەی خواردن و خواردنەوەوە دێت وەکو کۆفی و کحول و کێك.
  • توێژینەوەیەکی دیکە ئەوە نیشاندەدات کە ڕژێمکردنی ڕووەکی و ڤێگن، واتە ئەوانەی کە ڕووەکی و ڤیگنن،  لە وڵاتانی ڕۆژئاوادا لە ڕژێمکردنی خواردنەکانی دیکە بە بڕی سێیەكی ئەوان غازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دروستدەکات.
  • بەرهەمهێنای خۆراك بە بڕی لە سەدا 30 دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دروستدەکات .
  • بە گوێرەی ئەو توێژنەوەی کە لە journal Plos One بووە دانەوەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن کە بەندە بە 3200 جۆر لە توخمەکانی خواردنەوە لە پشکنینی 212 کەسی بریتانییدا کە تۆماری خواردن و خواردنەوەیان لە 3 جار 24 سەعاتیدا کراوە، دەرکەوتووە کە بەروبومی ئاژەڵ بەرپرسیارە لە دانەوەی نزیکەی نیوەی بڕی گازی دوەم ئۆکسیدی کاربۆن . توێژینەوەکە وردی کردۆتەوە کە لە سەدا 31 ئەم گازە لە گۆشتەوە دێت لە سەدا 14 لە شیر و شیرەمەنییەوە و لەسەدا 8یشی لە کێکەوە دێت .
  • هەمان توێژینەوە نیشانی دەدات ئەوانەی کە ڕوەکی خۆر نین و ئەوەی کە دەیخۆن لە سەدا 59 زیاتر لە دووەم ئۆکسیسی کاربۆن لە ڕووەکی خۆر دروستدەکات .  پیاوان لە سەدا 41 ئەوە پێكدەهێنن بە هۆی ئەوەی کە زیاتر لە ژنان گۆشت و خواردنەوە دەخۆن. 
  • پیاوان پارە لە کڕینی شت و مەكێکدا سەرف دەکەن کە دەبێتە هۆی دانەوەی کاربۆن بە بڕی لە سەدا 16 زیاتر لە ژنان.
  • لە وڵاتانیی کە داهاتی خەڵکەکەی بەرزە ئەوانەی کە ڤیگنن بە ڕێژەی لە سەدا 21 بۆ 34 کولفەی خواردنەکانیان کەمترە. بەڵام ڕووەکییەکان بە ڕێژی لە سەدا 27 بۆ 31 کولفەی خواردنیان دادەبەزێت.  
May be an image of food

پرۆتێست بۆ ئازادیی پرۆتێست و خۆپیشاندان و دەربرینی ڕاو بۆچون: 

16/01/2022

دوێنێ ڕۆژی شەمە ، 15/1/22 ، پرۆتێست و خۆپیشاندانی گەورە لە لەندەن و ئەم شارانەی دیکە : Bristol, Cardiff, Coventry, Liverpool, Manchester, Newcastle, Sheffield ،Plymouth زۆر شار و شارۆجکەی تر دژ بەو لائیحەیەی کە وەزیری ناوخۆ لە مانگی نۆڤەمبەری پارساڵدا خستییە بەردەم پەڕلەمانی بریتانی و زۆربەی بەڵتەچییەکانی بریتانیاش پەسەندیان کرد ، ئێستاش بەیانی، 2شەمە، ئەو ڕۆژەیە کە ئەم لائیحەیە لەلایە ئەنجومەنی پیرانەوە کە هەندێکیان ئەو پلەیەیان بە پارە کڕیوە واتە بەرتیلیان داوە بە حکومەت و پێیان بەخشراوە، لێدوانی لەسەر دەکرێت دەبێتە یاسا ودەخرێتە کار ، یا تەعدیل دەکرێت، یاخود ڕەتدەکرێتەوە.

ئەم لائیحەیە هیچ جۆرە ئازادییەك بۆ پرۆتێست و خۆپیشاندان بۆ خەڵکی ناهێڵێتەوە لە بچوکترین خاڵەوە تا گەورەترین خاڵ دەگرێتەوە وەکو : دژ بە هەموو جۆرە پرۆتێستێكە ، دانی ئەو پەڕی دەسەڵات بە پۆلیس کە یاساخی هەموو پرۆتێستێك بکات گەر بزانێت ” دەنگە دەنگی زۆرە و دەبێتە هۆی بێزارکردنی خەڵك  و تێکدانی ئاشتی” ، وەستانی هەر کەسێك و پشکنینی  کە گومانی لێبکەن و هاوکاتیش پێویست ناکات کە بیانوی ڕاگرتنییان  دەستبەسەرکردنیان بدەنەدەست ، هەموو جۆرە دروشمێك کە لە سەر مقەبا و تەختە دەنوسرێت یاساخە، ڕێگا نادرێت بە هەندێك خەڵك کە بەشداری بکات ، فیکە کێشان و دەهؤڵ و زوڕنا و هەموو جۆرە قاووقیژێك یاساخ دەکرێت ، دەستبەیەکەوەگرتن بۆ دروستکردنی پەرژینێک بۆ پاراستنی کەسێك یا خود بەرگری لە خۆ لەکاتی هێڕشی پۆلیسدا یاساخە، خۆبەستەنەوە بە زەوییەوە یاخود عەمودەوە و یاخود هەر شتێکەوە کە پۆلیس وا عەقڵی بیبڕێت کە ڕیگرە لە هاتوچۆی ئەوان و خەڵکی، دەکرێت هەتا 51 هەفتە بەندبکرێییت گەر بێتو پەیکەرێك لەکەدار بکەیت ، بۆ 10 ساڵ حوکم دەدرێت ئەگەر یارمەتی پەنابەرێك ، کۆچبەرێك بدەیت  … زۆر مافی دیکە هەموو ئەمانە یاساخ دەکرێین بە وشەیەك : کەس مافی هیچ جۆرە خۆپیشاندان وپرۆتێستێکی نییە لەم وڵاتەدا .

ئەمە هۆکاری چونە سەر شەقامی خەڵکییە.  

May be an image of 7 people, people standing, outdoors and crowd

May be an image of 3 people and outdoors
May be an image of 3 people, people sitting, people standing and text that says "OFES O FOR WOMEN SAVE THE RIGHTTO PROTEST"
May be an image of 8 people and outdoors