فڕێدانی خۆاردن و کەرەسەکانی خواردن

23/02/2022

ساڵانە بە هەزارەها تەن خواردن فڕین دەدرێتە دەریاکانەوە یاخود ریسایکڵ دەکرێنن بۆ دروستکردنی وزە لەبری ئەوەی بدرێت بە هەژاران بە خۆڕایی یاخود بدرێتە دەزگە خەیرییەکان.

بە گوێرەی ڕاپۆرتیکی نوێ 200 هەزار تەن خواردن فڕێدراون لەبەر ئەوەی نافرۆشرێت یاخود بەرواری بەسەرچونیان لە تەواوبووندایە سوپەرمارکێتەکان نایانەوێت ئەوە بە بەلاش بدرێت بە خەڵکی تاکو نرخی خواردنەکان و کەرەسەکانی خوارن نەشکێت،  ئەوان ئەمەیان پێ باشترە .  ئەمە لە کاتێکدا زیاتر لە 600 هەزار کەس کە هەندێکیشیان کاردەکەم لەسەر خواردن وەرگرتن لە لایەن مەرکەزەکانی خواردن بەخشینەوە ، کەرەسەکانی خواردن بە بەڵاش وەر دەگرن.

بێ گومان ئەم سیاسەتەی سوپەرمارکێتەکان نابێت غەریب بێت ، هەر ئاواش جل و کەلوپەلێکی زۆریش کە وەرزی بەکارهێنانیان بەسەردەچێت و پارەی کافیی ناکات ئەوانیش لەناو دەبرێن بێ ئەوەی کە بیبەخشن بە نەبووان و ئەوانەی کە لەسەر شەقامەکان دەژین.

سەرکەوتنێکی بزوتنەوەی ژنان یاخود بزوتنەوەی شەپۆلی سەوز 

22/02/2022

دوێنێ ژنانی کۆڵۆمبیا بە تێکۆشان و هەوڵی خۆیان توانییان مافێکی گەورەی خۆیان دواجار لە ڕێگای دادگاوە دابین بکەن.

ژنانی کۆڵۆمبیا دەیەیەك زیاترە کە تێدەکۆشن بۆ هەبوونی مافی لەباربردنی کۆرپەلە بەڵام دەسەڵات و دادگا و حیزبە موحافیزکارەکان هەموو ڕێگایەکیان لێبریبوونەوە بۆ گەیشتن بەم مافەیان. 

لە کۆڵۆمبیا ئافرەتان لە حاڵەتی زۆر زۆر دەگمەنی وەکو گەر دایکەکە کە سکی هەیە ژیانی بکەوێتە مەترسییەوە یاخو سکی هەبێت بە هۆکاری لاقەی جنسییەوە یاخود ژیانی کۆرپەلەکەی نێو سکی لە مەترسیدا بێت و مەترسیش پەیدا بکات بۆ سەر ژیانی دایکی ئەو کاتە مۆڵەتی لەباربردنی کۆرپەلەکەی هەبوو.

ساڵانە بە دزییەوە 400 هەزار لەباربردنی کۆرپەلە ڕوودەدات کە تەنها لە سەدا 10 یان یاسایانە لەباردەبرێن. لەساڵی 2020 دا لانی کەم 26،233 رووی داوە کە لەباربردنی کۆرپەلەکە هیچ سەلامەتییەکی تێدا نەبووە بۆ دایکانیان. لە نێوانی ساڵانی 2006 و 2019 دا 350 ژن دادگایی کراون لەبەر لەباربردنی کۆرپەلەکانیان کە لەوانە 20 کچی تەمەن خوار 18 ساڵەوەیان تێدا بووە .

پاش ئەم هەموو خەباتە دوێنی ژنانی کۆڵۆمبیا توانییان مافی لەباربردنی کۆرپەلەکانیان یاسایانە تاکو تەمەنی کۆرپەلەکە دەگاتە 24 هەفتە ، هەبێت .

سایەقی لۆری و بە شێكی زۆر لە کرێکارانی ئەسدا لە بریتانیا هەڕەشەی مانگرتن دەکەن:

22/02/2022

ئەسدا کە سێیەم سوپەرمارکێتی بریتانیایە سایەقی لۆرییەکانی هێنان و بردنی کەرەسەکانی سوپەرمارکێتەکە و بەشێکی دیکەی کرێکاران لەوێ هەڕەشەی زیادکردنی کرێیان دەکەن.

ماوەیەکی زۆرە کە نقابە لە وتووێژدایە لەگەڵ ئیدارەی ئەسدادا لەسەر زیادکردنی کرێ  سەرەنجام ئیدارە ڕازی بوو بە زیادکردنی کرێیان لەنێوانی لە سەدا 5 و لە سەدا 7.5 .

  ژمارەی سەراپای کرێکارانی ئەسدا 12 هەزارن و 8000 لەمانە ئەندامی نقابەن و لە سەدا 80 ئەندامان کە سایەقی لۆرین یاخود لە 23 مەرکەزی دابەشکردنی کەرەسەکانی سوپەرمارکێتەکەدا کاردەکەن ، ڕەتی ئەو برە پارەیەیان کردوە کە بڕیاری زیادکردنی لەسەر درابوو.

 لە ئێستادا سایەقی لۆرییەکان سەعاتی 15.07 پاوەند وەردەگرن و ئەو کرێکارانەشی کە لە مەرکەزی دابەشکردنی خواردنەکاندا کار دەکەن  13.09 پاوەند بۆ هەر سەعاتێکی کارکردن وەردەگرن .  بێ گومان ئەمە پێش داشکاندنی باجە.

پێش کریسمس سایەقی لۆرییەکانی سوپەرمارکێتی تێسکۆ هەڕەشەی مانگرتنیان کرد و مەترسییەکە لەسەر 13 مەرکەزی دابەشکردنی کەرەسەی خواردنەکانی تێسکۆ بوون.  خۆشبەختانە ئەمان توانییان سەرکەوتن بەدەستبهێنن بێ ئەوەی بگاتە حاڵەتی مانگرتن .

هەر لەو سەروبەرەدا سایەقەکانی لۆری کە کاریان بۆ لایەنەکانی دیکە دەکرد کە لەوانە سوپەرمارکێتی ئاڵدی  و مارکس سپێنسەر-یشی تێدا بوو پاش هەڕەشە مانگرتن توانییان سەرکەوتن بە دەستبهێنن و کرێی سەعاتێکیان بەرزبووەوە بۆ 16 پاوەند.

مانگرتنی هەزاران ستاف و وانەبێژ و مامۆستایانی زاکۆکانی بریتانیا: 

15/02/2022

مانگرتنی هەزاران ستاف و وانەبێژ و مامۆستایانی زاکۆکانی بریتانیا:

زۆرێك لە زانکۆکانی بریتانیا لە دوێنێوە ، ڕۆژی 2شەمە، 14/02/22 بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لە مانگرتننان.  مێژوی  مانگرتنی مامۆستایان و وانەبێژ و کارەبەدەستانی زانکۆکان دەگەڕێتەوە بۆ  ساڵی 2019  کە لە 64 زانکۆو دواتریش 74 دەزگەی خۆێندنی دیکە بەشدارییان کرد لە مانگرتنا.

 لە مانگی شوپاتی 2020 دا جارێکی دیکە ئەم مانگرتنانە دەستی پێکردەوە بە دەیەها هەزار کارمەند و مامۆستا بەشداییان کرد و لایەنگریی و بەرگرییەکی بەهێزیشیان لە لایەن خوێندکاران و یەکێتییەکەیانەوە لێکرا.

مانگرتنەکەی کە لە دوێنێوە دەستیپێکردوە بڕیارە 10 ڕۆژ بخایەنێت و بەسەر  3 هەفتەدا ڕۆژەکانی مانگرتن دابەشکراوە.  مانگرتنەکە  سەبارەت بە بڕی خانەنشیکردن و زیادکردنی کرێ یاخود  موچە و کەمکردنەوەی ئەو ئەرک و فشارە زۆرەی کە خراوەتە سەریان، چککردنی هەلومەرجی سەر کار و کردنی گرێبەستەکان بە دائیمیی  .

لەم هەفتەیەدا 44 زانکۆ لە مانگرتندان لەوانە زانکۆی کامبریج و لیدز و ئێدنبرە و زانکۆی شارەکانی دیکە .  هەفتەی ئایندە 68 زانکۆ لە مانگرتنا دەبن کە پێشبینی 50 هەزار ستاف دەکرێت کە مانبگرن کە کارایی لەسەر یەك ملیۆن خوێندکار دادەنێت، بەڵام هاوپشتییەکی زۆر باشیان لە لایەن خوێندکارەکانەوە لێدەکرێت.  

  نقابەی مامۆستایان داوای زیادکردنی موچە بە بڕی 2500 پاەوند دەکات. 

May be an image of 2 people, people standing and outdoors

May be an image of 9 people, people standing and outdoors
May be an image of 7 people, people standing and outdoors
May be an image of 9 people, people standing and footwear

بێ بەڵگە، بەس دڵنیا

شاخەوان عەلی

12/02/2022

نرخی پۆست و پلە و پایەکان بەجۆرێک بەرز بوونەتەوە لە عێراقدا، خەریکە ینک و پدکیش بۆیان نەکڕدرێ.

لەدوای هەڵبژاردنەکانی پارلەمانی عێراقەوە، فلس بە فلسی داهاتی ینک و پدک، کە سەرچاوەکەی لە تاڵانکردنی داهاتی خەڵکی کوردستانەوەیە، تەرخانکراوە بۆ کڕینی پۆستەکانی عێراق بۆ بەرپرسانی حیزب و بنەماڵەکان. کەچی هەر بەشیش ناکات..

مانگی ڕابردوو، هەرچی پرۆژەی خزمەتگوزاری سنوری ینکە وەستا، تەنانەت پارەی دەرمان و زبڵیش نەدراوە، بەم حاڵەشەوە ئەوترێ 25ملیار دیناریشی قەرزکردووە…

کەچی هێشتاش پێدەچێت نەتوانێ پۆستی سەرۆک کۆماری بۆ بکڕدرێ!

ئاخر ینک خاوەنی ملیارەها دۆلارە.. تەنها داهاتی مانگێکی کە لە داهاتی ناوخۆ دەسی دەکەوێت، ئەوەی کە زۆر زۆر ئاشکرابێ، بەلای هەرە هەرە کەمەوە، 180 ملیار دینارە..

..

لە حکومەتی عێراقدا، لە فەرمانبەریەوە تا سەرۆکی کۆمار کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت، نرخەکان لە دەهەزار دۆلارەوە دەست پێدەکات(نرخی دامەزراندنی فەرمانبەرێک).. هەر بەم جۆرە مدیری و وەزیری و سەرۆکی وەزیران و سەرۆک کۆماری و تێکڕای پۆستەکان لە موزایەدەدان بۆ کڕین و فرۆشتن.

..

عێراق تاقە وڵاتێکە کە زۆر بێحورمەتانە و زۆر بێپەرده و بە ئاشکرا، کوتلە سیاسیەکانی خەریکی معامەلەن، نرخی یەک پارلەمانتار (ئەڵبەد خۆی نا، دەنگی) بۆ نزیکەی یەک میار بەرز بۆتەوە!!! ئەویش تەنها بۆ یەک فەڕڕە، واتا یەک دەنگدان!

بەشداری سیاسی لە عێراقدا، ئازادی سیاسی نیە.. ئازادی جورمیە!

تۆی دەنگدەر، لە ڕۆژی دەنگداندا، ڕێگات درا، ئازادانە مومارەسەی جەریمەیەک بکەیت کە بەشداری سیاسیت بوو، دەنگدان بوو…

لەئەنجامی بەشداری جەریمەی سیاسی عێراقیەکان و پارلەمانتاریزمەوە، عێراق بە دەردێک چووە، شایانی بەزەییە.. بەجۆرێک نابوود و تاڵان دەکرێت کە نموونەی نیە لەسەر نەخشەی سیاسی دوونیادا.

May be a cartoon of ‎text that says "‎الدورة السابقة بالتوفيق ياجماعة الدورة الجديدة للبرلمان ادعونا شباب‎"‎

پرۆتێست دژ بە گرانبوونی پێداویستییەکانی ژیان لە بریتانیا

13/02/2022

دوێنێ ڕۆژی شەمە ، 12/02/22 ، لە زیاتر لە 25 شاری بریتانیا بە هەزاران کەس چوونە سەر شەقامەکان دژ بە بەرزبوونەوەی پێداویستییەکانی ڕۆژانەی ژیان .  بە هاتنی ئافاتی کۆرۆنا و هاتنەدەرەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بارودۆخی ئابووری و دارایی بریتانیا لە خراپبووندا بەردەوامە و نرخی پیداویستیەکانی ژیان تێکڕا بە بڕی لە سەدا 18 چووەتە سەرەوە .  هەندێك کەرەسە هەیە بە ڕێژەی لە سەدا سەد نرخەکەی چووەتە سەرەوە ، نرخی بەنزین و گازۆیل فڕیوە ، لە مانگی نیسانەوە کولفەی کارەبا و غاز لەسەر هەموو ماڵێك بۆ ساڵێك  تا 700 پاوەند بەرزدەبێتەوە. بەرزبوونەوەی  هەڵئاوسانی پارە لە مانگی 12ی پارەکەدا بە بڕی لە سەدا 5.4 چووەتە سەرەوە .

ئەمە لە کاتێکدا کە دەوڵەمەند و سامانداران و کۆمپانیا زەبەلاحەکان قازانج و سەرمایەکانیان لە بەرزبوونەوەدایە .  تەنها لە 3 مانگی کۆتایی پار ساڵدا کۆمپانیای شێڵ زیاتر لە 14 ملیار دۆلار قازانجەکەی بوە ، کۆمپانیای پیترۆلی بریتانی قازانجەکەی زیاتر لە 9 ملیار دۆلار بووە لە ساڵی پاردا .  هەر بەبوونی  ورە وری هەڵگیرسانی جەنگ لە ئۆکرانیا لە 4 ڕۆژدا نرخی قاپەنەوتێك بەنزین [ لیترێك] بە بڕی 5 پێنس سەرکەوت .

ئێستا بەهۆی زیادبوونی هەڵئاوسانی پارەوە سەرۆکی بانقی مەرکەزی بریتانی کە خۆی ساڵانە 569 هەزار پاوەند موچەکەیەتی بێ بوونی پشك لە شوێنی تر و موخەسەسات ، کەچی زۆر بێ ئابروانە باشترین ڕێگا بۆ دابەزاندی هەڵئاوسانی پارە داوا لە کرێکاران دەکات کە نابێت داوای کرێ یاخود موچەزیادی بکەن ئەمساڵ.

People in Newcastle take part in the People's Assembly’s nationwide protest against the rising cost of living.

People protest against rising energy and living costs outside parliament.
Image
A placard held beside a baby reads: “I can do a better job than Boris.”
A placard held beside a baby reads: “I can do a better job than Boris.”

قافڵەی ئازادیی

13/02/20222

لە ڕۆژی هەینییەوە ، 11/02/22 ، زۆرێك لە سایەقی لۆرییەکان و شاحینەکان و ڤانەکان وەکو لاساییکردنەوەی ئەوانەی کەنەدا ئەمانیش کەوتنە جم و جووڵ گەر چی دەسەڵاتی فەرەنسا هەڕەشەی گەورەی کرد لە گرتن و سزانی جەسەدی و داراییان بەڵام ئەمان بزوتنی قافڵەکەیان دوێنێ، شەمە، کردە ڕاست و بە سەدەها لۆری و شاحینە تا ڕادەیەك سێنتەری پاریسیان داگیرکردنەوە و هیزی پۆلیسیش بۆ ڕێگەپێگرتنی ئەوانی دیکە لە هاوپشتییان و هاتنە ناوەوەیان و بڵاوەکردنی ئەمانی تر کە لە سێنتەرن  زیاتر لە 7000 پۆلیسی بە پۆشاکی بەرەنگاربوونەوە بە هەموو جۆرە تفاقێکی شەڕەنگێزییەوە هەر لە چەك و غازی فرمێسك ڕێژ و سەیارەی فشاری ئاو ، لە بەرانبەر خەڵکانی قافەڵەی ئازادییدا ڕاوەستاون چنگاوشیان بوونەتەوە .

هاوکاتیش هەمان بزوتنەوە لە هۆڵەندەش دەستیپێکردووە، بارودۆخەکە لەوە ناکات وا بە ئاسانی چارەسەربکرێت ، کە لە کاتێکدا ئیمانوێل ماکرۆن دەیەوێت هەرچۆن هەیە تێیانبشکێنێت تاکو لە خولی هەڵبژاردنی مانگی نیساندا دووبارە هەڵبژاردنەکە بباتەوە.

ئەوە ئاشکرایە کە قافڵەی ئازادیی لە فەرەنسا و لە هۆڵەندە دژ بەو بەربەستە خەست و هەمە لایەنانەیە کە لەگەڵ هاووڵاتیان ئەوە ماوەیەکی زۆرە خراوەتە کار و زۆرێك لە ئازادییەکان یا نەهێڵراون یاخود کۆنترۆڵ کراون ، ئەم چالاکییەش کۆپیکردنەوەی ئەوەی کەنەدایە کە خەریکە 3 هەفتە لە چالاکییەکەیان تێدەپەڕێنن و تا ڕادەیەك حکومەتی ئەوێیان هێناوەتە سەر چۆك .

May be an image of 2 people, motorcycle, road and text that says "© BestImage Best Image BACKGRID"
May be an image of 12 people, people standing and road
May be an image of 3 people, people standing, street and road

مالاتێستا دەربارەی ڕێکخستن

و. زاهیر باهیر

لە کۆنگرەی نێونەتەوەیی ئەنارکستی لە ئەمەستردام لە ساڵی 1907 دا لە بەرانبەر ئەنارکستە تاکگەراییەکانا سەبارەت بە ڕێکخستن ، مالاتێساتا وتی :

وتی ” نابێت بکەوینە بەر هەژموونی چەمکە هەڵەکان، نادروستەکان، کە نەبوونی ڕێکخستن زەمانەتی ئازادیی دەدات، ڕوداوەکانی رابوردوو پێچەوانەی ئەم ڕاگەیاندنەی نیشانداوین.  بۆ نموونە: بڵاوکراوەیەکی دەوریی لە فەرەنسا هەبوو کە پاشکۆی هیچ ڕێکخستنێك نەبوو، بەڵام ئەوە داخراوبوو، بەدەر بوو لە هەر هەموو بیرۆکەیەك، شێوازێك و هەڵوێستێك کە دەرکەرانی بڵاوکراوەکە نەیاندەویست.  سەرەنجامی ئەمەش بارودۆخێك دەخولقێ کە چەند تاكێك دەسەڵاتیان دەبێت بۆ سنوردارکردنی ئازادیی دەربڕینی ئەوانی دیکە، کە پێچەوانەی بڵاوکراوەیەکی  دەورییە کە لە لایەن ڕیکخستنێکەوە دەردەچێت،  کە دەسەڵات و دەسەڵاتخوازان بە بەردەوامی قسەیان دەربارەی کردووە.  لێگەڕین با جارێك و بۆ هەموانیش ڕوونی بکەینەوە ئەوە مانای چییە.  گومان لەوەدا نییە کە ئێمە یاخیین و هەمیشەش یاخیی دەبین دژ بە دەسەڵات، کە بە تەنها بەدوی مانەوەی کۆیلەیی ئابووری کۆمەڵەوەیە، بەڵام ‌هیچ  ئەنارکستێك نییە بێ جیاوازی، کە ڕێز لە پەسەندکردنی دەسەڵاتی  مۆراڵانەی پاك نەگرێت کە لە ئەزموون و ڕۆشنبیریی و شارەزایی و بەهرەوە، ئەنجامی گرتووە.    

 تاوانبارکردنی لایەنگرانی ڕێکخستن، فیدراڵیستەکان بە دەسەڵاتخوازیی، هەڵەیەکی جددیە هەروەها هەڵەیەکی گەورەشە کە باوەڕ ئاوابێت کە لە لایەن ئەوانەی کە پێیان دەڵێن  دوژمنەکانی ڕێکخستن ، تاکڕەوەکان، خۆبەخشانە  خۆیان تەواو تەریكدەخەن.  من ڕام وایە ناکۆکی نێوانی تاکگەراییەکان و لایەنگرانی ڕێکخستن بە زۆری دەگەڕیتەوە بۆ  بڕگەکانی کە بەتاڵن لە بەهای هەر هەلومەرجێیکی کردەیانە.  لە ئیتالیا، زۆر جار تاكڕەوەکان دەرك بەوە ناکەن کە ئەوان دژ بە ڕێکخستنن، ئەوان لە لایەنگرانی ڕێکخستن باشتر خۆیان ڕێکدەخەن، کە بەردەوام بەرگریی لە زەروورەتی ڕێکخستن دەکەن، بەڵام هەرگیز نەخراوەتە کارەوە.  هەر ئاواش  زۆر جار لە گروپەکانی کە ئازادیی تاکەکان زۆر لایەنگریی لیکراوە لەوێ، زور دەسەڵاتخوازبوون تاکو لە کۆمەڵەکانی کە لە لایەن ئەوانەوە ناونراوە دەسەڵاتخواز، هەر تەنها لەبەرئەوەی کە سەرپەرشتیکەرێکی دانیشتنەکەیان هەبووە و بڕیارەکانی گەیاندووە.  با وشە بەتاڵەکان بەس بێت،  لێگەڕێن با خۆمان باشتر بۆ کاروباری عەمەلی تەرخان بکەین. وشەکان جیاکاری دروستدەکەن، کارەکان، چالاکییەکان یەکێتی دروستدەکەن.  ئیدی کاتی ئەوەیە هێزمان ڕێکخەین بۆ بەدیهێنانی هەژموونێکی کاربڕانە لەسەر ڕووداوە کۆمەڵایەتییەکان. “

Portrait of Errico Malatesta , Italian anarchist.

وەهمی نەژادپەرستی و بنەماکانی:

زاهیر باهیر

10/02/2022

بنەمای دروستبوونی وەهمی نەژادپەرستی ، وەکو” هێنانی عەرەب و زەوی و زاری کوردستانیانان  داگیرکرد و تەعریب بە شیوەیەکی دیکە دەستی پێکردەوە و عەرەب خواردینی و کوردستان بوو بە عەرەبستان و زۆری تر لەم تورەهاتانە” برسێتی و بێ کاری و نەبوونی موچە و غاز و کارەبا و ئاو و گرانبوونی کەرەسە و پێداویستییەکانی ڕۆژانەی ژیانە و نەبوونی  یەکسانی و ئازادیی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی هەبوونی گەندەڵی و زوڵم و زۆر و  پشێوی سیاسی و پشێوی کۆمەڵایەتی و تەراتێنی هەموو دەزگە سیخوڕییەکانی گەلێك لە وڵاتان و هاتنە ناوەوەی تورکیا و کاری  فاشێانەی دەوڵەتەکەی بە کوشتن بڕین و وێرانکردنی بەشێکی کوردستان و ترس و نیگەرانی و زۆری ترە لەمانە، کە ئەو وەهم و درۆیانەی دروست کردووە.

گەر ئەمانە نەك هەر هەمووی دابینبکرێت بەڵکو بەشێکی زۆریشی دابین بکرێت باوەڕم وایە کەس گوێ ناداتە ئەوەی کە دراوسێکەی عەرەبە، کوردە، تورکە ، فارسی یاخود جوولەکەیە . لێرەش لە بریتانیا برسێنی و بێ کاری و بێ  خانووبەرەیەتی و درێژی لیستی خەستەخانەکان و دەستنەکەوتنی قوتابخانەی باش و زیادبوونی چەقۆکێشی و تد،  ئاوای لە خەڵکە ئەسڵییەکی ئێرە کردووە کە هەندێکیان ببنە ڕایسست و دژ بە پەنابەران و کۆچبەران بن.

دەی لەبری نوسینی پۆستی ڕایسستی  و دنەدانی خەڵك بە پەیامی ڕایسستانە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەمانەی سەرەوە بدە ، سەرە ڕمی تێکۆشان و ئەرك و ماندووبونت بکەرە ڕوی دەسەڵاتداران ، نەك داڕمانی خۆت بە کەرتکاریکردنی خەڵکی و دورکەوتنەوەیان لەیەكدی بە هۆی ئەو پەیامە نەژادپەرستیانەی کە دەینێریتە دەرەوە. 

هەڵوێستی من بەرانبەر بە  دین

دارا جوتیار

09/02/2022

جیا لەوەی لەهیچ شوێنێکدا لەتەك هیچ دین و مەزهەبێکدا یەکناگرمەوە، لێ کێشەی گەورە و بنەڕەتی من لە تەک دین و مەزهەبەکاندا ئەوەیە کە بەدرێژایی مێژوو بەئێستا و داهاتوشەوە کۆڵەکەیەکی ئەستوری ڕاگری سیستمی چینایەتی و چەوساندنەوە و زوڵم و ستەم بوون و هەن!

هەر ئەوەشە تا ئێستا دەوڵەت و دەسەڵاتەکان لەسەر خوێنی چەوساوەکان بودجەی زەبەلاح دەخەنە خزمەتی کلێساو مزگەوت و قەشەو مەلاو پیاوانی ئاینی لەلایەك لەلایەکی دیکەوە هەر ناڕەزایەتی و خواستێکی چەوساوەکان بۆ ئاڵوگۆڕ بە ئاڕاستەی ژیانێکی ئازاد و یەکسان بەچەک و سەرکوت و کوشتار وەڵام دەدەنەوە!

واتە چۆن بەشێك لە عارەق و خوێنی بەرهەمهێنەران بۆ زیندان و ئەشکەنجەو سەرکوتی خوێناوی چەوساوەکان بەکار دەهێنن، هەر بەهەمان ئامانج بەشێک لەو داهاتەی خەڵك بۆ مزگەوت و کلێساو دام و دەزگای چەواشەکاری و خورافەی دینی بۆ گێژکردنی خەڵك بەکار دەهێنن بۆ پاراستنی حوکم و دەسەڵاتی ڕەشی چەوسێنەرانەیان!

بەم مانایە تا سیستمی چینایەتی و چەوساندنەوە و سودو قازانج بمێنێت خورافەی دینیش لەلایەن سیستمەوە باوەشێن دەکرێت!

May be an image of 3 people and text