هەژاریی سووتەمەنیی لە بریتانیادا

زاهیر باهیر

20/08/2022

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ لە مانگی جێنیوەری ساڵی تازەدا دوو لەسەر سێی خێزانەکانی بەریتانیا تووشی هەژاریی سووتەمەنیی دەبن.

ڕووداوەکان دەستەواژەی نوێ لەگەڵ خۆیاندا دەهێنن. هەژاریی سوتەمەنیی دەستەواژەیەکە کە گوزارشت لە بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەمنییەکان تا ڕادەیەکی ئێکجار زۆر دەکات.  ئەم دەستەواژەیە بە دروستی  بەسەر  دووبەش لە سێ بەشی خێزانەکانی بریتانیادا جێ بەجێدەبێت .

بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسانی پارە و تێچوی ژیانی دانیشتوانی بریتانی  لە پاڵ وشکەساڵیی و لە  تەك ئەمانەشدا تورەقیکردنی زیاتری توێژاڵی دەستەبژێری نێو کۆمەڵ بە هەڵتۆقینی ملیۆنەری زیاتر و زیادبوونی ملیاردەرەکانیش بۆ 177 دانە، هەموو ئەمانە بوونەتە سەر ویردی زمانی ڕۆژنامەکان و بەشێکی زۆری دەنگوباسەکانی ڕادیۆێ و تی ڤییەکان.

ئەوە نەبێت پێش ڕوودانی ئەم بارودۆخە بڕێکی زۆری خەڵکی لە بریتانیا ژیانێکی شایستانەیان هەبووبێت . من پێشتر لە زۆر ڕووەوە باسی ژیانی ئێرەم کردەوە لێرەدا تەنها هەر یەك دوو نموونەیەك دەهێنمەوە: دوو لەسەر سێی ئەو گەورانەی کە کار دەکەن لە هەژارییدا دەژین ڕێژەکەش لە ئێستادا لە بەرزبوونەوەدایە، 5 ملیۆێن کە کرێکارن لە شوێنی جیا جیادا لە هەژارییدا دەژین، ئەمە جگە لەوەی تێکڕای مووچە کە بە گوێرەی ڕادەی هەڵاوسانی پارە  ڕێکخراوە یا دیریدەکرێت، لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا، 2022، کەمتر بووە  لە مانگی شوباتی 2008.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ 45 ملیۆن کەس لە بەریتانیا لە مانگی یەکی [ جێنیوەری] ساڵی نوێدا بە هۆی هەڵكشانی نرخی سووتەمەنییەکان : غاز وکارەبا تا دەکاتە بەنزین و گازۆییل بە ڕادیەك دەبێ کە ئەو بڕە خەڵکە کە لە چوارچێوەی خێزانییدا گرد دەبنەوە دەکاتە 18 ملیۆن خێزان کە ڕووبەڕووی هەژاریی سووتەمەنیی دەبنەوە.

ڕاپۆرتەکە هەژارییەکە وردتر دەکاتەوە و کارایی زیاتری لەسەر هەندێك توێژاڵی کۆمەڵایەتی پتر دەردەخات.  هەر بۆ نموونە دەڵێت لە نێوانی کەپڵێکی خانەنشینکراو بە ڕێژەی لە سەدا 86.4   و لە سەدا 90.4 لە سەر خێزانانی یەكباڵ ، ئەوانەی کە بێ مێردن یا بێ ژنن کە دوو منداڵ یا زیاتریان هەیە ، کارایی خۆی دادەنێت.

هەر ئاواش ڕاپۆرتەکە لە سەر ناوچەکانی یا دەڤەرەکانی بریتانیاش ڕێژەی ئەم هەژاریی سوتەمەنییەی تۆمار کردووە. لە سەدا 57.9 خانەوادەکانی کە لە خواروی ڕۆژهەڵاتی بریتانیا دەژین ڕووبەڕووی ئەو قەیرانە دەبنەوە.  ئەمەش  بە بەراورد بە لە سەدا 70.9 لە دانیشتوانی میدلاند و لە سەدا 76.3 لە دانیشتوانی ئیرلەندەی باکوردا.

ئەم توێژینەوەیە دوای بەرزبوونەوەی هەڵئاوسانی پارە بە ڕێژەی لە سەدا 10.1 لە مانگی تەموزدا کراوە و واش پێشبینی دەکرێت کە لە کۆتایی ئەم مانگەدا دەچیتە لە سەدا 10.8 کە ئەم ڕێژەیە لە بەرزبوونەوەی هەڵئاوسانی پاوەندی بریتانیدا لە  40 ساڵ  لەمەوبەرەوە نەبینراوە. ئەوەش مەزەنە دەکرێت کە لە کۆتایی ئەمساڵدا بگاتە لە سەدا 13 .  هەر لەبەر ئەوەشە هەرچەند مووچە و کرێش بەرزببێتەوە تەنانەت بە ڕادەی لە سەدا 10ش هێشتا هەر موچەکە هیچ زیادی نەکردووە، بەڵکو نوقسانی بە ڕێژەی لە سەدا 3 هەیە.

هەندێك لە دامەزراوەکان، دەسگەکانی وەکو دەسگەی تەندروستی متمانەپێکراوی خەسستەخانەکان لە ئینگلەنددا،  لە سەروبەری ئەم ژیانە قورسەدا کۆمەك بە کارمەندەکانیان دەکەن بۆ ئەمەش بەرپرسانی نەخۆشخانەکان  باوەڕیان وایە کە یارمەتییەکانیان  ‘بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقییە’ و ڕووبەڕوویان دەبێتەوە دەبێت لەبەرانبەریدا بووەستنەوە .

دەسگەکانی نەخۆشخانەکان لە هەندێك شار و ناوچەدا بڕیاریان داوە کارمەندەکانیان کە زۆر هەژاران 500 پاوەندیان پێبدرێت و بۆیشیان هەیە کە منداڵەکانیان لە چێشخانەکەی سەر کاردا بە یەك پاوەن ژەمی نانی نیوەڕۆ بخۆن.  لە شاری لێستەر لە سەدا 29 ی ستافەکانیان موچەیەکی هەژارانە وەردەگرن کە پێش لێبڕینی باج تەنها 23،177 پاوەندە.  لە هەندێك شوێنی تر 2 ملیۆن پاوەندیان داناوە بۆ یارمەتی ئەوانەی کە بە هۆی گرانی نرخی بەنزینەوە ناتوانن بچنە سەر ئیش.

هەواڵی خراپتر وەکو دەسگەی  سیستەمی پیشەسازی و دارایی  دەڵێت  لە ساڵی دارایی داهاتوودا – 2023-2024 – ئەگەری زۆرە قەرزکردن بە ڕێژەی 23 ملیار پاوەند زیاد بکات، چونکە حکومەت پێویستی بە بەرزکردنەوەی یارمەتییەکان و خانەنشینی دەبێت بەگوێرەی ڕێژەی هەڵاوسانی بەرزتر بە تێچووی 4 ملیار پاوەند و هەروەها دانەوەی 54 ملیار پاوەند بە سووییەکی بەرز لەسەر  قەرزەکانی کە پەیووەستن بەهەڵکشانی هەڵئاوسانی پارەوە  لەسەر بۆندەکان.]  وشەی بۆند-ی ئینگلیزی ڕەنگە زیاتر لە کوردیدا بە کۆمپیالە بێت] .

وەکو زانراوە سیستەتی سەرمایەداریی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان یاری بە هەندێك فۆرمیلەی ئابووریانە دەکات بە بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوو، زیادکردن و داشکاندنی ڕێژەی باج ، گرتنەبەری سیاسەتی دەستگرتنەوە [ تەقەششوف]،  کەمکردنەوە و زیادکردنی بەهای دراوەکەی، ڕێگەدان بە هەڵئاوسانی دراوەکەی یاخود کۆنترۆڵکردنی هەڵئاوسانەکە.  لەگەڵ ئەم دەستکاریکردنانەشدا، لە کردنی هەر یەکەیاندا کارایی نێگەتیڤانەی لەسەر ئەوی تریان و سەرجەمی ئابوریش هەیە . ئەمەش ڕاستییە و دەکرێت لەو دوو سێ دێڕەی سەرەوەی دەسگەی سیستەمی پیشەسازی و دارایی ئەم وڵاتەدا کە ئاماژەم پێدا بیبینین .

حکومەت بۆ حەلی ئەم کێشەیە سەبارەت بە نرخی غاز و کارەبا کە لە مانگی یەکی ساڵی نوێدا دەچێتە 4،500 پاوەند، کە 3582 پاوەند زیاترە لە ساڵی پار ئەم وەختە کە بە ڕێژەی سەدییش دەکاتە لە سەدا 82 . ئەم زیادکردنە لە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوودا دەچێتە 5456 پاوەند، چارەسەرێکی داناوە.

 بۆ قەرەبووکرندنەوەی ئەم زیادەیە حکومەت لە مانگی ئایاردا بڕیاری دا کە هەموو ماڵێك 400 پاوەندی پێبدرێت و ئەوانەشی کە زۆر دۆخی داراییان خراپە 600 پاوەندی زیاتریان پیبدرێت.  ئەمە بریاری وەزیری دارایی پێشتر بوو، ڕوشی سوناك،  کە ئێستاش یەکێکە لە دوو بەربژێرەکەی سەرۆکی وەزیران. بەربژێرەکەی دیکەیان ژنێکە بە ناوی لیز تروس ئەو نایەوێت ئەمە بکات دەلێت باشترین کۆمەك بۆ هاووڵاتییان دابەزینی ڕێژەی باجە، کە لەم بارەدا تەنها ساماندارەکان سوودمەند دەبن.  بۆ نموونە گریمان موچەی کرێکارێك 30 هەزار پاوەندە کە 12 هەزاری، باجی لەسەر نییە دەکەوێتە سەر حاڵەتی خیزانیی ئەو کەسە.  ئالیرەدا گریمان باج  بە ڕێژەی لە سەدا 3 دابەزی کە ئەمە مەحاڵە، لەو حاڵەتدا دەکرێت کە کابرای/ ژنی باجدەر 540 پاوەندی بۆ بگەڕێتەوە کە ئەمەش هیچ نییە. 

هاوکاتیش حیزبی لیبراڵ و پارتی لەیبەر [ کرێکاران] داوا لە حکومەت دەکەن کە فشار بخاتە سەر کۆمپانیاکانی وزە کە ئەم بەرزکردنەوە و زیادە نرخە هەڵپەسەرێت. هەرچیش پارتی سەوز هەیە داوای بە دەوڵەتیکردنی کۆمپانیاکان دەکات.

ئەمە لە کاتێکدا کە ە تێکڕای قازانی کۆمپانیا گەوەرەکانی نەوت و وزە وەکو شێڵ و بی پی و ئێکسۆن مۆبیل و چیڤرۆن و ئەوانی دیکەیان لە ماوەیەکی کەمدا خۆی لە 50 ملیار پاوەند داوە.  سەرکەوتنی موچە  و خەڵاتی بەڕێوەبەرە گەرەوکان و جێ بەجێکەرانی کۆمپانیا گەوەرەکان و دەسگەر دراوییەکان بە ڕادیە سەرکەوتووە کە لە ساڵی 2008 وە ئەمە نەبینراوە .

لەگەڵ هەموو ئەمانەدا ئەوەش هەلوێستی حکومەتی بریتانییە و کە کاتێکیش دەبینین لە شوێنەکانی دیکەی جیهاندا وردەکارییەکانی هەڵبژاردەیەکی بەدیل دەبینرێت: سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی ئیسپانیا بیتاقەی شەمەندەفەری بە خۆڕایی ڕاگەیاند  هەروەها بۆ کەمکردنەوەی تێچوونەکان (شانبەشانی باجی زیاتری لەسەر بانکەکان) ڕاگەیاند، لە کاتێکدا سەرۆکی نیوزلەندە ،جاسیندا ئاردێرن، کرێی گواستنەوەی گشتی نیوزلەندای بە ڕێژەی 50% کەمکردەوە. لە فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن کۆمپانیایPDF کردە کەرتی دەوڵەتیی و پارەی وزەشی بە نزمیی هێشتەوە.

وەکو دەبینرێت لەو وڵاتانە و وڵاتانی دیکە هەندێك کارئاسانی و کردنی کۆمەکی بچوك بۆ هاووڵاتیانیان کراون و لێرەش ئەو هاوکارییە بچوکەیە  بە بارودۆخێکی زۆر خراپتریشەوە لە دانیشتوانی ئەو وڵاتانە ، دانیشتوانی بریتانیا شتێكیان لە بەردەمدا نەماوەتەوە جگە لە بەرەنگاربوونەوە و بەگژاچونەوەی سیاسەتی کۆمپانیاکان و حکومەت.  هەر لەبەر ئەمەش هەڵمەتێك لەژێر ناوی ” پارە مەدە” واتە پارەی قایمەی غاز و کارەبا مەدە.  ئەم کەمپەینە تا ئێستا زیاتر لە 200 هەزار کەس واژۆی کردووە ئەگەر ئەم ژمارەیە بگاتە یەك ملیۆن، پارەدەری کارەبا و غاز لە مانگی ئۆکتۆبەردا و هاوکاتیش ئەگەر حکومەت زیادبوونی ئەم پارەیە هەڵنەپەسێرێت ، خەباتی ڕاستەوخۆ بەکاردەهینرێت نە کۆمپانیاکان و نە حکومەتیش ناتوانن شتێک بکەن لە هەقی خەڵکی چونکە ئاشکرایە نە ملیۆنێك کەس دادگایی دەکرێ و نە دەتوانرێت بیشیانگرن و نە دەکرێتیش کارەبا و غازیان لێببڕن و یا خود دەست بەسەر خانەنووەکانیان بگیرێت ئەو کاتە نەك هەر دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەو سیاسەتە بەڵکو ڕەنگە بیبیتە ڕوخاندنی حکومەتیش. 

ئەمە ئەزموونی سەرەتای نەوەداکانی چەرخی پێشووە کە حکومەت باجێکی شەخسی زۆری لەسەر دانیشتاوان کە لە سەرو 18 ساڵەوە بوون لە ژێر ناوی پۆڵ تەکس دانا .  دواتر هەلمـەتێك ڕێکخرا کە پارە نەدرێت و هەرکەسیش درا بە دادگا بە هەزاران کەس لەبەردەم دادگادا ناڕەزاییان دەردبڕی، هەر کەسێك کاربەدەستانی حکومەمەت بهاتنایەتە سەری و شڕە و پڕەی ماڵەکەیان ببردایە بە جارێك سەدەها کەس ڕێگربوون لێیان . بۆ کۆکرندەوەی ئەم باجە هەموو ڕێگە چارەکانی حکومەت و شارەوانییەکان شکستیان هێنا بۆیە سەرەنجام خودی باجەکە شکستی هێنا و حکومەتەکەی مارگرێت تاچەریش هەرەسی هێنا.   لە ئێستاشدا لەوە دەکات هەمان شت دووبارە ببێتەوە.

ئەمەش هۆکارێکی گرنگە کە حیزبە موعاریزەکان و هەندێكیش لە کۆمپانیاکان لۆبی حکومەت دەکەن بۆ هەڵپەساردنی زیادبوونی نرخی کارەبا و غاز، چونکە ترسی دووبارە بوونەوەی ئەزموونەکەی پۆڵ تەکسیان هەیە کە گریمانی زۆر هەیە لە ڕوودانی چونکە هەژارییەکی زۆر لە ئارادایە و ڕەنگە سەراپای شۆپەکان و کۆمپانیاکان تاڵان بکرێن .

Zaherbaher.cm

کرێکارانی ستارباکس گەڕانەوە سەر کارەکەیان

19/08/2022

لە گەڵێک شوێنی سەرکار لە ئەمەریکا کرێکاران مافی ئەوەیان لە لایەن خاوەنکارەوە پێنادرێت کە خۆیان لە نقابەیەکدا ڕێكبخەن .  کۆفی شۆپی ستارباكس یەكێکە لەوانە .  ماوەیەکی زۆرە لە گەلێك لە فەرعەکانیا کرێکارەکانی لە هەوڵی دروستکردنی نقابەدا بوون.  پاش هەوڵ و تێکۆشانێکی زۆر توانییان لە سەرانسەری ئەمەریکا لە 220 فەرعیاندا دروستی بکەن .

لە فەرعی Memphis ئیدارەکەی  ڕێگرییەکی زۆری کردووە لە کرێکاران لە دامەزراندنی نقابەکەیاندا تا ئەو ڕادەیەی کە 7 کرێکاری چالاك کە ڕۆڵیان هەبووە لە هەڵخڕاندنی کرێکارانی دیکەدا لەسەر کارەکانیان دەربکات.  ئەمانیش بە هاوکاری دەستەی نیشتمانی پەیوەندییەکانی کار لە ئەمریکا کە  بەڵگەی پێویستی پێشکەش کردبوو کە دەرکراوەکان بەهۆی هەستی دژە سەندیکاوە  بووە و کەیسەکەیان بردە دادگا و سەرەنجام دادگا بڕیاری دا کە کۆمپانیاکەیان ڕاست نەبووە لە بڕیاری دەرکردنیانا و سیاسەتی هەڵاواردنی گرتۆتە بەر، بەم هۆیەشەوە بڕیاری دا کە دەبێت بیانخاتەوە سەر کارەکانیان . 

لە وەڵامی دادگەشدا کۆمپانیاکە دەڵێت ئەوان لەسەر ئەوە دەرنەکراون بەڵکو لەسەر پەیڕەو نەکردنی یاسای سەلامەتی لەسەر کار دەرکراون.  گریمانی ئەوە هەیە کە کۆمپانیاکە ئیستیئناف دژ بە بڕیارەکەی دادگە بکاتەوە.  

بریتانیا ڕووبەڕووی 3 ڕۆژ مانگرتن دەبێتەوە

18/08/2022

دوای شکستی وتووێژەکانی نێوانی نقابە کرێکارییەکان سەبارەت بە موچە و هەلومەرجی سەر کار ، چارێك بۆ کرێکاران نەمایەوە جگە لە بەکارهێنانی  چەکە کاریگەرەکەی دەستیانە کە مانگرتنە.  لەمڕۆوە ، 5شەمە، 18/08 بۆ 3 ڕۆژ 3 نقابە بڕیاریان دا کە پویوەست بن بە دەنگدانیانەوە بۆ مانگرتن .

مانگرتنەکان 3 ڕۆژ دەخایەنیت واتە هەتا ڕۆژی شەمە بە کاتی بریتانیا 12ی شەو لە م ڕۆژانەدا ئەم نقابە مانگرتنەکە دەداتە دەست ئەو نقابەی تر بە بێ ئەوەی ناوی هاوپشتی یەکدی لێبنین .  چونکە ناوهێنانی وشەی هاوپشتی [ سۆڵیدارێتیی ] بە کردەوەکردنی، سزای گەوەرەی لەسەرە ، چونکە ئەمە بەندێیکی یاسایی دژەنقابەیە کە لە سەردەمی سەرەکوەزیرانی کۆنی مارگرێت تاچتەر سەپاندی،  بۆ کرێکاران و نقابەکانیان نییە کە هاوپشتی هاوەڵە کرێکارە مانگرتووەکانیان بکەن نە بە دەست هەڵگرتن لە کار و نە بە پارە.  کردنی ئەمە سزایەکی گەورەی یاسایی بە دواوەیە.  ئەمە جەوهەری دیمۆکراتییەت و سەروەری یاسایە لەم وڵاتەدا کە دڵنیام هەرە زۆرینەی کوردی ئەم وڵاتە لەمە بێ ئاگان.

لەم خۆپیشاندانەدا کرێکارانی نقابەکانی تۆڕەکانی شەمەندەفەرەکان و کریکارانی قیتاری ژێرزەمینی و سایەقی بەشێکی لە پاسەکانی لەندەن بەشداری دەکەن بەڵام نەك هەر هەموو 3 ڕۆژەکە بەسەر یەکەوە.  لەم بارەدا لەم ڕؤژانەدا تەنها  و تەنها لە سەدا 20 کەمتری شەمەندەنەفەرەکان یاخود قیتارانی ژێرزەمینی کار دەکەن ئەویش لە نیوانی 6.30 بەیانییەوە تاکو 6.30  ئێوارە .

بەشێکی دیکەی سایەقەکان کە خاوەنکارەکانیان کۆمپانیای ئەریڤایە زیاتر لە هەفتەیەك بوو لە مانگرتندا بوون .  ئێستا ئیدارە ئامادەیە بە ڕێژەی لە سەدا 11 کرێیان بۆ سەر بخات.  بەم هۆیەوە ئەوان مانگرتنیان وەستاندووە نقابەش ئەم ڕیژەی زیادکردنە دەخاتە بەردەم ئەندامەکانی نقابە تاکو بزانن قەبوڵیانە یا نا ؟ گەر قەبوڵیان بێت مانگرتنەکەیان دەوەستێنن،  گەر قەبوڵی نەکەن ئەوە بەردەوام دەبن لە مانگرتنەکەیان .

لە وەڵامی کۆمپانیاکان و دەوڵەت بە تایبەت وەزیری هاتووچۆ و ڕێگاوبان سکرتیری گشتی نقابەی کریکارانی قیتاری ژێرزەمنی، ئاڕ ئێم تی ،  مایك لینچ  وتی ” ئەندامانی سەندیکاکەی لە جاران زیاتر ئیرادەیان هەیە بۆ پاراستنی خانەنشینیەکانیان و دەستەبەرکردنی بەرزکردنەوەی مووچەیەکی شایستە و ئاسایشی کار و بارودۆخێکی باشی کارکردن. وتیشی: “تۆڕی سکەی شەمەندەفەرەکان   هیچ پێشکەوتنێکی لە ئۆفەری مووچەی پێشوویان نەکردووە و کۆمپانیاکانی بەڕێوەبردنی شەمەندەفەر هیچ شتێکی نوێیان پێشکەش نەکردووە”. ئاماژەی بەوەشکردووە، “سەرۆکەکانی کۆمپانیاکان دانوستانێکی نهێنی لەگەڵ حکومەتدا دەکەن سەبارەت بە کەمکردنەوەی تێچوونەکان لەڕێگەی کەمکردنەوەی هەلی کار و تێکدانی بارودۆخی کارکردن و خانەنشینی ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەروەها تۆڕی کۆمپانیای شەمەندەفەر هەڕەشەی سەپاندنی دەرکردنی کرێکاران  و بڕینی 50%ی بەشی صیانەی کارکردن دەکەن کە کاریان چاککردنەوەی هێڵەکان و کێشەکانیانە .  ئەگەر ئێمە دەستبەرداری مانگرتنمان نەبین کە کۆمپانیاکانی بەڕێوەبردنی شەمەندەفەرەکان پرۆژەیەکیان خستۆە بەردەم شۆفێرانی شەمەندەفەرەکان کە تاڵانکردنی مەرج و رێساکانی ئەندامەکانمان ، ئەوە ئەوە بە جێدەهێنن.”

وشکەساڵیی لە بریتنایادا:

زاهیر باهیر

17/08/2022

بریتانیاش وەکو هەندێك لە وڵاتانی دیکە ڕووبەڕووی وشکە ساڵی بووەتەوە لە لایەن دەوڵەت و کۆمپانیاکانی ئاوەوە چەند فرمانێک دەرکراوە تاکو دانیشتوان پەیڕەویان بکەن.  وێڕای ئەمەش هیچ کام لەم دوانە بەرپرسیاریی بەشێك لە وشکەساڵییەکە هەڵناگرن کە لە هەندێك ڕووەوە پەیوەستە بە ژیانمانەو.

وەکو باسیشی دەکەن لە ساڵی 1911 وە تاکو ئێستا بێ بارانی ئاوا لە مانگی تەموزەوە هەروەها ئەم گەرمییە نەبووە.  لە ساڵی 1976 وە وشکەساڵی وەکو ئەمساڵ نەبووە. لەبەر ئەمەش وشکەساڵی لە 8 ناوچە لە سەرجەمی 14 ناوچەی بریتانیا ڕاگەیەنرا.

من لێردە چەند خاڵێك سەبارەت بە کەمتەرخەمی دەوڵەت و کۆمپانیاکانی ئاو لێرە [ بریتانیا لەو دوو شوێنەدا] کە لە وتارێکی ڕۆژنامەی گاردیانەوە وەرمگرتووە دەخەمە بەردەم خۆێنەر.

  • ئینگلەند و وێڵس تەنها شوێنێکن لە هەموو دونیادا کە بۆرییەکانی ئاویان لە کەرتی دەوڵەتییەوە کردە کەرتی تایبەتی ئەمەش لە ساڵی 1989 دا ڕوویدا. لەو کاتەوەش نرخی ئاو بە ڕێژەی لە سەدا 40 زیادی کردوە کە لە کاتێکدا کە باران لێرە لە ئیسپانیا و یۆنان و و پورتوغال و دئیتالیا و ئەڵمانیا زیاتر دەبارێت ، کەچی لەوێ ئەو گرفتە یا نییە یا زۆر کەمترە و نرخی ئاویش زۆر هەرزانترە.
  • ڕۆژانە 3 ملیار لیتر لە بۆرییەکانەوە دزە دەکات لەگەڵ ئەوەشدا چاک ناکرێت. ئەم بڕە زۆرەش  بەشی چواریەکی داییشتوانی بریتانیا دەکات لە ڕۆژیکدا.
  • یاسا و ڕووڵەکانی دەوڵەت لە قازانجی کۆمپانیاکانی ئاو و خاوەن پشکەکانە ، ئەوانیش بە ئارەززی خۆیان قازانج دابەش دەکەن نرخی پشکەکان سەەردەخەن و موچەی بەڕیوەبەرەکان دیاری دەکەن.  هاوکاتیش وەبەرخستنی پارە بۆ چککردنی بۆرییەکان و پشکنیان نییە ، دوەڵەتیش گوێی خۆی لێ خەفانووە. هەر ئاواش بوجەی بەشی ژینگەش لە کەمبوونەوەی بەردەوامدایە و ژینگەش لە پیسی زیاتردا.
  • لەو کاتەوەی کە ئاو کراوە بەکەرتی تایبەتی ، 1989 ، تاکو ئێستا 10 ملیۆن کەس لە نفوسی بریتانیا زیادی کردوە بەڵام تاکە تەنکییەکی خەزنی ئاو دروست نەکراوە.
  • پرسی پیسبوونی ئاوی ئێرە پرسێکی گەورەیە کە تێکەڵ بە پیسی دەبیت . بە  گویرەی ڕاپۆرتێك لە ساڵی 2020 وە 400 هەزار ڕووداوی پیسبوونی ئاو لە ئینگلەند و هەرێمی وێڵس دا ڕووی داوە.

سەرکەوتنی کرێکاران و کارمەندانی هێڵی ئاسمانی بریتانی

16/08/2022

دوای ئەوەی 400 کرێکار لە مانگی تەمووزدا [ مانگی ڕابووردوو] کە لە بواری جانتا وەرگرتن و بردنیان بۆ ناو فڕۆکەکان و پشکنینی پەساپۆرتەکاندا کاردەکەن هەڕەەشەی  جددیان لە ئیدارە کرد گەر کرێیان بۆ سەر نەخەن ئەوە مان دەگرن.  هاوکارتیش نقابەکەیان زۆر جددیانە کۆمەك و هاوپشتیان کردن ، لە کۆتاییدا ئیدارەیان ناچار کرد بە پەسەندکردنی داخوازییەکانیان.

ئیدارە بڕیارری دا کە کرێ و موچەی 16 هەزار کرێکار و کارمەندی کۆمپانیاکە بە ڕێژەی لە سەدا 13 بەرزبکرێتەوە . ئەمەش بەم شێوەیە لە ئێستادا بە ڕێژەی لە سەدا 5 لە مانگی داهاتوودا [ سێبتەمبەر] بە ڕێژەی لە سەدا 5ی تر هەروەها لە مانگی دیسەمبەردا بە ڕێژەی لە سەدا 3 کرێیان سەر بکەوێت.

کۆمپانیای هێلی ئاسمانی بریتانی یەکێك بوو لەو کۆمپانیانیانەی کە زۆر خراپ لەسەردەمی پەتای کۆرۆنا و لۆکداواندا مامەڵەی ستافەکانیان کرد تا ڕادەی دەرکردن بە ئیجباری و بە ئیختیاری 9000 کرێکار .  دوایش فرمانێكی دەرکرد کە ئامادەن کرێکارەکان بە کۆنتراکتێکی نوێ دامەزرێننەوە، واتە بە کرێی کەم و بە بڕینی یاخود کەمکردنەوە مافەکانی دیکەیان کە هەیان بوو وەکو هۆڵیدەی و مافی نەخۆش کەوتن بێ بڕینی کرێ و مافی ئەندامێتی نقابە و هەندێکی دیکە .  بەڵام خۆشبەختانە ئێستا لوتی شکاو ناچار کرا کە سازشێکی گەوەرە بکات بۆ ستافەکانی.

بەڵکو ئەمە هاندەر و هاوپشتییەکی نموونەیی بێت بۆ سەراپای بەشەکانی دیکەی کرێکاران کە لە کێشەدان لەگەڵ خاوەنکارەکانیاندا.

International Week of Solidarity with Anarchist Prisoners 2022 // 23 – 30 August

We support the International Week of Solidarity with Anarchist Prisoners again this year. Get involved with events, actions, letter writing, … whatever you can think of.
You can find the call here and more information about the week at https://solidarity.international.

The fact that capitalism does not focus on our needs but on profit, is demonstrated with all its brutality in times of climate crisis, the Covid-19 pandemic and the collapse of socioeconomic systems all around the world. Those who profit from capitalism enrich themselves through times of disaster. But with ongoing crises we are also experiencing a new era of uprisings from below.

Resistance to the war in Ukraine, Sudanese protests against military rule or the social revolt in Chile are some examples that not only show us the possibilities of organizing and collective struggle. They also highlight how important it is for social movements to learn from each other and support each other in these times. Not only outside the walls but also behind them.

Since the outbreak of the Covid-19 pandemic, we’ve seen fierce struggles against imprisonment, reminding us that incarcerated people are the ones most affected when everything goes down. Breakouts from Brazilian and Italian prisons, people in jail setting fire to a prison in Thailand and ongoing hunger strikes like those we see in Greece or in polish refugee detention camps are examples of the courage people in prisons are showing to smash the walls.

In all of these struggles, anarchist ideas and values are the fuel for collective resistance. Unsurprisingly the repression against anarchists is increasing and solidarity is needed more than ever. The capitalist system of domination can function because of the continued isolation between people, endless competition, and overlook our real needs and desires. We need solidarity within our friendships, at work, in the neighborhood, in our communities. Those outside and those inside their walls.

Let’s break out together! That is why we are calling again for International Week of Solidarity with Anarchist Prisoners. Do some action of solidarity! Write letters, organize speeches or film screening, make our comrades visible on the streets with a banner drop or a graffiti and let them show that they are in our hearts and that we are fighting together.

Let’s remember those who fought against this injustice and payed with their lives.
No one is free, till all are free!

If you have any questions or comments, if you would like to send us a picture, a short text, a recording of your event or action, please write to us.

قەڵەم بەدەستانی کورد و پەکەکە و چالاکی  هەردوو لایان

زاهیر باهیر

14/08/2022

جێگای داخە کە زۆرێك لە قەڵەم بەدەستانی کورد بە ناوی دڵسۆزی بۆ پەکەکە و باکور و ڕۆژئاوای کوردستنانەوە گەورەترین خزمەت بە دەوڵەتی تورکیا و لە سەرویانەوە ئاکەپە و ئەردۆگان دەکەن.

ئەمانیش وەکو میدیای دەوڵەتی تورکیا و میت بەڵام بە وتار و نوسین و بە مەبەستی جیاواز تەواوکەری سیاسەتی ئێستای ئاکەپەن.  ئامانجی سەرەکی بەناوی بەرگرییکردن لە کورد و باکور و باشوور دنەی شەڕی بەردەوامی نێوان پەکەکە و تورکیا دەدەن، هانی ڕشتنی خۆێنی زیاتر و سوتانی جەرگی دایکان و باوکانی گەریلاکانی پەکەکە دەدەن، ئەمانە خەنجەر لە کا دەدەن ، بەنزین بەسەر ئاگری کڵپەسەندووی چەند دەیەیەك دەکەن کە چی تر تین و گەرمی گڕەکەی کارایی نەماوە و کاتی کوژاندنەوەیەتی و گۆڕین و بەکارهینانی ئەو وزە و تینە لە کە ناڵێکی دیکەی تێکۆشانەوە: خەباتی جەماوەریانەی سەرانسەری تورکیا.

ئەمانە خەریکی ئەو کارە قێزەوندەن، کاری هاندان و بەردەوامیدانی بە خوێنڕشتن بە کوشتاری بە کۆمەڵ ، بە وێرانکردنی خاك و نیشتمان و ژینگە کە لە لە کاتێکدا زۆربەی ئەم ئەفەندییە قەڵەم بەدەستانە لە دەرەوەی کوردستان دەژین و لە تەڕ دەخۆن و لە وشک دەنون . زۆریان لەم وڵاتانەدا بەردێك ناخەنە سەر بەردێك و وەکو تەڕاح لێیکەوتوون و جار بە جار بۆ دەستخۆشی لێکردنیان و لایك و کۆمنێنت و وتارەکانیان پۆستێکی قەبیح یا وتارێکی بێ ناوەرۆك و بێ بەڵگە  بۆ بەردەوامیدانی شەڕ دەنوسن کە گوایە ڕێگەی  سەرەکی ڕزگاری کوردە.

گەر بەڕاستی دەتانەوێت دۆستی کورد بن، ڕاستگۆ بن، بە ویژدان بن با هەڵوێستتان هاریکاری و ڕەخنە بێت .  پەکەکە و بزوتنەوەی ڕۆژئاوا زیاتر لەوەی کە پێویستیان بە هاوپشتی و دەستخۆشی هەبێت، پێویستیان بە ڕەخنەی جددییە، پێویستیان بە سەرەکۆنە لەسەر سیاسەتی هەڵە و چالاکییەکانیانە کە تەنها کوشتن و بڕینی زیاتر دەهێنیت نەك ڕزگارکردنی بستێك زەوی.

لام وایە وەختی ئەوە هاتووە کە بوەستین لە لایکباران و دەستخۆشی ‌هێڕشی هەسەدە لە کوژرانی چەند سەربازێکی لەشکری تورکیا کە زۆر نزیکە کوردیش بن نەك تورك .

هاوکاتیس ئایە وەختی ئەوە نەهاتووە کە پەکەکە پێداچونەوەیەك بە سیاسەتەکانی  خۆیدا بکات؟

دیارە ئەوەی کە من دەیڵێم پێشنیار نییە بۆ پەکەکە چونکە حیزب بە سەرکردە و بە بنکردەوە هەرگیز خۆیان بە هەڵە نازانن و و بە قسەی کەسیش ناکەن.  ئەم تێڕوانینەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هەمیشە سەرکردەکان و ڕابەرانی حیزب خۆیان لە هەموو کەس بە باشتر و بەتواناتر و زیرەکتر و ئاوەزدارتر دەبینن. کاری ئەوان کۆنترۆڵکردنی ئەندامان و کەرتکاریی نێوانی هاووڵاتیان و ململانێی دەسەڵات و کورسییە.

ئەوەی کە دەیڵێم دەربڕینی سەرنج و هەڵوێست و خوێندنەوەیەکە.  پەکەکە بە بارودۆخێکی ئێکجار سەختدا تێدەپەڕیت کە هیچ حیزبێکی کوردستانیی و عێراقیی لەو بارودۆخە مەترسیدار و نادیارەی ئایندەدا ناژین.*   پەکەکە لە قەیرانێکدایە کە تەنها و تەنها مەگەر هەڵبژاردنی حوزەیرانی ساڵی ئایندە بە گۆڕانی ئاکەپە ڕزگاری بکات ئەویش بە دەستپێکردنەوەی وتووێژ.  بێ گومان ئەمەش هۆکاری زۆری هەیە بەڵام هۆکاری هەرە سەرەکی لەو قەیرانەی کە پەکەکە تێیدا دەژی و  شکستی تەواویش بە ڕۆژئاوا دەهێنێت هەر وەکو چۆن بە هەدەپەی هێنا من لە دوو خاڵێ سەرەکیدا کۆی دەکەمەوە. ئەو دوو خاڵەش :

یەکەم: پەکەکە هیچ جۆرە پێداچونەوەیەك بە سیاسەتەکانی خۆیدا ناکات. 

 بڕوانە لە تەموزی2015 وە پەکەکە هەزار کەسی زیاتر لێکوژراوە، کوردستانی باکور وێران بووە، تورکیاش بە پاساوی بوونی پەکەکە لە باشووردا ناوچەیەکی تەواوی وێرانکردووە ژیان و سروشتی لە هەزاران دانیشتوی بناری قەندیل سەندۆتەوە، لەو لاشەوە هەرکەسێكی بوێت بە بێ ترس و بەو پەڕی ئازادییەوە دەیکوژێت. هاوکاتیش ئەم حەوت ساڵ شەڕەی نێوانی پەکەکە و ڕژێمی تورکیا نەك هەر کێشەی کوردی باکوری بستێك نەبردۆتە پێشەوە بەڵکو ئەوەندە زەرەری لێداوە کە هەگیزا و هەرگیز نایەنەوە جێگای خۆیان.

لەمانەش سەیرتر ئەو دیمانە و قسە بێ سەرو بەرانەی سەرکردەکانی پەکەکە وپەیەدە، ڕۆژئاوا دەیکەن جێگەی تێڕامانە کە کەسێك   40 بۆ 50 ساڵ لە حیزب و بزوتنەویەك بیت کەچی قسە لە هەوادا  بکات!!! لەمانەش خراپتر کەسێك نییە لەناو پەکەکەدا چالەنجیان بکات؟ چەپڵەلێدەرەکانی دەرەوەی پەکەکەش هەر دەستخۆشی دەکەن و هانی شەڕ دەدەن بێ ئەوەی خۆیان لەسەفەر و گەشتی تورکیا و کڕینی کاڵای تورکی و تورکیا و سەیرکردنی دراما توڕەهاتەکانی تورکیا دوور بگرن!!

  پرسیارەکە ئەوەیە ئایە وەختی ئەوە نەهاتووە کە پەکەکە تەنها بۆ دەقەیەك بیر لەوە بکاتەوە کە بەم شەڕە چییان بەچی کردووە؟ خەڵکی مامەڵەیەك دەکات، ڕەدەڵ  و بەدەڵێك دەکات، دوکانێك دادەنێت، کە پاش ماوەیەکی کەم کە دەزانێت زەرەری لێدەکات ئیتر بیر لە چارەسەرێکی دیکە دەکاتەوە.

دووەم: ئەم ڕووداوە جەرگبڕانەی کە یەك بە دوای یەکدا لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا ڕوویان داوە و ڕوودەدەن کە لەڕێگەی درۆنەکانی تورکیاوە ڕوودەدات یاخود لە ڕێگەی تیرۆرکردنەوە. لە هەموو ئەم ڕووداوانەدا پەکەکە پەنجە بۆ پارتی و  دەزگەی سیخوڕی پارتی ڕادەکێشێت بێ گومان ڕەنگە بەشێکی کاری هاوبەشی نێوانی دەزگەی سیخوڕیی پارتی و میتی تورکیا بێت.  بەڵام دەکرێت لە کاری تیرۆرکردنی درۆنەکاند ، دوو خاڵ ڕەچاو بکرێت:

یەکەم: کوشتارەکان پێشوەخت پلانی بۆ کراوە ئەوە نییە کەسێك پەیوەندی بە بەشی سەربازیی تورکییەوە کردبێت یا بە میت ڕابگەیەنێت .  بەڵکو ئاگەدارکردنەوەکە زۆر وردەکاری تێدایە تەنانەت میت یاخود بەرپرسانی درۆنەکان پێشوەخت تەواوی پلانەکانیان پێدەدرێت و دەزانن :  کەی ئەم سەیارەیە دەردەچێت، چەندکەسی تێدایە، لە کوێ دەوەستن ، مەنزڵگەیان کوێ و کوێیە. 

 گەر ئەمانە نەبێت چۆن درۆنێکی تورکی دەتوانێت سەیارەیەك لە ڕێی کەلار بکاتە ئامانج.  گەر وا نەبێت چۆن دوو کەس لە ئەزمڕ لەناو دەیەها کەسدا دەکوژرێت؟ گەر پلانی پێشوەخت نەبێت چۆن لە دەروازەی موسڵدا درۆن تەعین دەبێت و هەڵدەکوتێتە سەر سەیارەیەك؟ گەر وا نەبێت چۆن مام زەکی و دیار غەریب دەبنە قوربانی بە درۆن یا ئامرازێکی دیکە؟ گەر پلانەکە زانراو نەبێت چۆن 3 لە ژنانی شەرڤانان کە یەکێكیا جێگری سەرەکی مەزڵوم کۆبانییە هەر ئاوا بە ئاسانی دەکوژرێن؟ چۆن ژنێکی دیکەی خاوەن ئەزموون و مێژوی تێکۆشان لە کەمپێکی خەڵکانی ڕۆژئاوادا لە عەربەتدا نەك شوینانی ژێر دەسەڵاتی پارتی  دەکوژرێت؟  چؤن هەر لەم مانگەدا ئەو قوربانیانە دەدرێت بە تایبەت کەسی وەکو ڕێزان جاوید؟ کە هەڵسو کەوتی ئەم هەڤاڵە و جێگرەکەی مەزڵوم کۆبانی و کوشتنی مام زەکی و دیار غەریب و ئەوانی تریان.. کە جوڵەی ئەمان زۆر دیاریکرا و نهێنی بووە و لە دانیشتنێکی تایبەتیدا باس کراوە و بڕیاری لەسەر دراوە.  بە داخەوەم کە کاتێك  دەڵێم لە ئایندەدا زۆری تریشی بە دوادێت.

ئەوانەی کە دەمێننەوە فەرماندەکانی قەندیلن  نەك لە بەر ئەوەەی کە سەر بە دەوڵەتی تورکیان بەڵکو لەبەر ئەوەی کە مانەوەیان پێویستە بۆ بەردەوامیدان بە جەنگ ، جەنگێکی ماڵکاولکەر، شەڕێکی نیشتمان وێرانکەر، جەنگێکی بێ مایە و بێ دەسکەوت کە 3 کوردستانی بە خۆیەوە کاولکردووە .

دووەم: ئامانجی تیرۆرکردنەکان هەڵبژاردەیە و قوربانییەکان یەکیی یەکین و کوردانی ڕۆژئاوا و باکور و ڕۆژهەڵاتن، نەك کوردی باشوور.  باشە چۆن دەکرێت کە یەکێکی وەکو زەکی چەلەبی، ڕێگای پێبدرێت نزیکەی ساڵێك لە حیواردا بێت لەگەڵ میتی تورکیدا؟!!.  ئەمە جێگای سەرنج و تێڕامانی وردە دیارە ئەم کابرایە ئەوەندە ساویلکە بووە کە باوەڕی نەبووە کە دەیکوژن، یاخود بەو پەیوەندییەی کە هەیبووە لە خشتەیان بردووە کە بێ خەم بێت ناکوژرێت. زەكی دەبوایە هەر لەیەکەم حیوارەوە ژمارەکەی بگٶڕیایە و ئیحتیاتی وەرگرتایە.   ئێمە نازانین چی وتراوە و چی نەوتراوە، بەڵام بڵاوکردنەوەی ئەو حیوارە بۆ من زۆر قسە هەڵدەگرێت و زۆر وردەکاری دەردەخا. تکایە وا مەزانە کە من زەکی تاوانبار دەکەم بە هەبوونی پەیوەندیی لەگەڵ مییت-دا.

ئایا ئەی قەڵەم بەدەستانی کورد ، ئەی پیاوان و ژنانی هەلهەلەکێشی جەنگ و دەستخۆشی لێکەری پەکەکە ئەی ئەندامانی ڕیزەکانی خوارەوەی پەکەکە و پەیەدە هەرگیز ئەو پرسیارەتان لە خۆتان کردووە کە بۆچی دەوڵەتی تورکیا ئۆجەلان بەرنادات؟

دەوڵەتی تورکیا نایەوێت ئۆجەلان بەربدات لەبەر ئەوەی کە دەزانێت ئۆجەلان زۆر دەمێکە گەیشتۆتە ئەو قەناعەتەی کە شەڕی چەکداریی لە قازانجی کورد نییە و دەبیت بە هەر نرخێك بێت بوەستێت.  دەزانێت گەر ئۆجەلان بەر ببێت ئیتڕ شەر وشەڕکەران دەوەستێنێت ، نەک هەر ئەوەش زۆرێك لە سەرانی پەکەکەش وەدەر دەنێت و نزیکیشە کە دادگاییان بکات .

دەسەڵاتدارانی تورکیا دەزانن بوونی بزوتنەوەی چەکداریی پەکەکە گەورەترین سوودیان پیدەگەیەنێت، هۆکاری سەرەکی مانەوەیانە، هاندەرێکی باش و بیانوویەکی چاکە بۆ وێرانکردنی تەواوی کوردستانی باکور ، هۆکارێکی گرنگە لە ڕوونەدانی مانگرتنی گشتی و  خۆپیشاندان و پرۆتێستی زۆر گەورە لە تورکیا، چونکە میدیا و پاگەندەی تورکیا توانوێتی کە هاووڵاتیانی ئاسایی  تورکیا بگەیەننە ئەو قەناعەتەی دووژمنی سەرەکی ئەوان ” تیرۆریزم و تیرۆریستانە ” کە هەڕەشە لە کییانی گەلی تورك و دەوڵەتەکەیان دەکەن . 

وەستانی ئەم شەڕە هەتا زووتر بێت سوودمەندترە ، ئاگربەستی یەكلایەنانە بۆ هەمیشە، باشترین خزمەتێکە کە پەکەکە بیکات بە خۆی و مانەوەی و بە میللەتی کورد و بە چینی کرێکاران و هەژارانی تورکیاش.  کاتی ئەوە هاتوە کە دەستبەرداری چەك ببن دەبێت ئەوە تێبگەن کە ئەزموونەکان و ڕووداوەکان و گۆڕانی بارودۆخەکە بزوتنەوەی چەكداری و چەکبازیی توڕداوەتە زبڵدانی مێژووەوە.

…………………………..

*لە 31/12/2017 ئەم وتارەی کە لەم لینکەدا هاتووە بە هەردوو زمانەکە، کوردی و ئینگلیزی، لەسەر پەکەکەم بڵاوکردۆتەوە. تکایە گەر خوازیاری بیبینی کلیکی لەسەر بکە.

*https://zaherbaher.com/2018/01/10/%d9%be%db%95%da%a9%db%95%da%a9%db%95-%d8%a8%db%95%d8%b1%db%95%d9%88-%da%a9%d9%88%db%8e-%d9%85%d9%84-%d8%af%db%95%d9%86%db%8e%d8%9f/

Zaherbaher.com

نان، کار، ئازادیی

14/08/2022

ئەمانە دروشمی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکەی  نزیکەی 40 ژن بو کە دوێنێ ، ڕۆژی شەمە، 13/08/2022 – لەبەردەم بینای وەزارەتی پەروەردە لە کابول رێپێوانیان کردووە، پێش ئەوەی ئاسایشی تالیبان بە تەقاندنی چەکەکانیان  بۆ ئاسمان بڵاوەیان پێبکەن.

بەشێک لە ژنە خۆپیشاندەرەکان کە پەنایان بۆ دوکانەکانی نزیکیان بردبوو، لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە بە قۆناخی تفەنگەکانیان ڕاودەنران و  لێیاندەدرا.

لافیتەی خۆپیشاندەران لەسەری نووسرابوو “15ی ئاب ڕۆژێکی ڕەشە” [ ئاماژە بە 15ی ئابی ساڵی پارە کە تالیبان دەسەڵاتیان گرتەوە دەست] لەکاتێکدا داوای مافی کارکردن و بەشداری سیاسییان دەکرد هاواریان دەکرد ” دادپەروەری، دادپەروەری ئێمە لە نەزانیین بێزار بووین” زۆربەی ئەم ژنانە ڕوپۆشیان نەکردبوو.

لەو کاتەوەی کە تالیبان هاتونەتەوە سەر کورسی دەسەڵات دەیان هەزار کچ لە خوێندنگە ناوەندییەکان کە داخراون، نێرراونەتەوە ماڵەوە، هاوکات ژنانیش قەدەغە کراون بگەڕێنەوە بۆ زۆرێک لە کارەکانی حکومەت.   هەروەها لە گەشتە دوور و درێژەکاندا گەشتکردن بە تەنیا لە ژنان قەدەغە کراوە و تەنیا لە ڕۆژانی جیا لە پیاوان دەتوانن سەردانی باخ و پارکە گشتیەکانی پایتەخت بکەن.

لەوەتەی قەدەغەکردنی خوێندنی ناوەندی لە مانگی ئازاردا ڕاگەیەندراوە، زۆرێک لە قوتابخانە نهێنییەکان بۆ ئەم کچانە لە چەندین پارێزگادا سەریان هەڵداوە.

هەر لەو خۆپیشاندانەدا دەستبەسەر مۆبایەلی زۆرێك لە خۆپیشاندەراندا درا لەگەڵ شکاندنی دروشمەکانیاندا .

یەکێك لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکە وتی ” ئەگەر ئەوان ناڕەزایی سەر شەقاممان لێ قەدەخە بکەن ، ئەوە لە ماڵەوە ناڕەزایی دەردەبڕین “

مانگرتنی ئەمڕۆی سایەقی قیتارەکانی بریتانیا جوڵەیان لە هاتووچۆ بڕی

13/08/2022

ئەمڕۆ شەمە،13/08/22 ، مانگرتنی سایەقی قیتارەکانی بریتانیا بۆ 24 سەعات لەسەر کێشەی بەرزبوونەوەی کرێ و مووچە  دەستی پێکرد. بە هۆی ئەمەوە قیتارەکانی سەرزەوی لە لەندن هەروەها ئەوانەشی کە بە شارەکانی دیکەوە پەیوەستن کە سەر بە 9 کۆمپانیای جیاوازن، لە گەیاندنی سەرنشینەکانیان وەستان.

  لە سەدا 96 سایەقی ئەو قیتارانەی کە لە نێوانی لەندەن و  ئینگلەند و سکۆتلەندە و یۆڵس هاتوچۆ دەکەن سەر بە نقابەی ‘ ئەسلیف’ ن.

لە لایەکی دیکەوە کرێکارانی پۆست ئۆفیس بڕیاری مانگرتنیان  لە هەمان ڕۆژدا دا کە زیاتر لە 40 هەزار لە  کرێکارانی نقابەی پۆستی بەریتانی و پەیوەندییەکان لە ڕۆژانی 26 و 27 و 30 ئەم مانگەدا ماندەگرن . 

هەر ئەمڕۆش ڕۆژنامەنوسان و موراسیلەکانی ڕۆژنامەکانی : Mirrior   و Express  و زیاتر لە 12 ڕۆژنامە لۆکاڵییەکانی دیکە لە شار و شوێنە جیاوازەکاندا وەکو لە مانشستەر و لیڤەرپووڵ  لە سەر کێشەی موچە کە تەنها لە سەدا3 ی موچەیان بۆ بەرزدەکرێتەوە و بڕیاری مانگرتنیان دا.

ئیدارە و خاوەنی ئەم ڕۆپژنامانە ئامادەنین لەوە زیاتر موچەیان بەرزبکەنەوە ئەمە لە کاتێکدا کە سەرۆکی جێ بەجێکاری کۆمپانیاکە ، جیم مولین ، موچەی ساڵی پاری  4 ملیۆن پاوەند بووە.    

نەوتی ڕوسیا و کارایی سزای ئابووری لەسەری

زاهیر باهیر

12/08/2022

زۆر دەگمەن بوون ئەوانەمان کە پێشبینی دەکرد کە سزای ئابووریی ئەوروپاو ئەمەریکا لەسەر ڕوسیا  کاراییەکی زۆر کەمی دەبێت.

 بێ گومان دەبوایە زۆربەی هەرە زۆرمان ئەو ڕاستییەمان بزانیایە چونکە کورد دەلێت ” هەزار حەکیم بە قەدەر دەردەدارێك نازانن” ئێمەیە کە لە بواری ژیاندا و بە تاقیکردنەوە بە تایبەت لەسەر خۆمان سزای ئابووریمان دیوە یاخود لەسەر ئێران و ڤێنزویلا و کۆریا باکورر و هەندێك وڵاتی دیکە ئەم سزای ئابوورییە تاقکراوەتەوە بەڵام زۆر کەم کارایی خۆی لەسەر خودی ڕژێم داناوە.

بە داخەوە پاش تێپەڕینی نزیکەی 6 مانگ تازە ئابووریناسان و ڕاپۆرتدەرانی بریتانی هەتا جیهانیش دەگەنە ئەو قەناعەتە کە کەسە دەگمەنەکان هەرر لە سەرەتادا کارایی سزای ئابوورییان لەسەر ڕوسیا دەرك پێکردبوو .

لە ڕۆژنانەی گاردیانی بریتانی ئەمڕۆدا وتارێك / ڕپۆرتێك لەسەر هەمان بابەت نوسراوە بە داتا و ئامارەوە ئاماژەی بەوە کردووە گەرچی سزای ئابووری خراوەتە سەر ڕوسیا بەڵام  بەرهەمهێنانی نەوتی ڕووسیا کەمتر لە 3% دابەزیوە چونکە سزاکان کاریگەری ‘سنووردار’یان  لە مانگی تەمموزدا لەسەر بەرهەمهێنان هەبووە.

ئەوە لێرەدا چەند بڕگەیەکی ئەو ڕاپۆرتە بۆ کوردی وەردەگێڕم :

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆی دەرکەوتووە کە لە مانگی تەموزدا بەرهەمهێنانی نەوت لە رووسیادا تەنها 310 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە خوار ئاستی پێش جەنگەوە بووە.

ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە کە بەرهەمهێنانی نەوتی ڕووسیا لە دوای داگیرکردنی ئۆکرانیا بە ڕێژەی کەمتر لە سەدا 3  دابەزیوە و بەشێک لە سزاکانی وزەی ڕۆژئاوا تەنیا کاریگەرییەکی “سنووردار”ی هەیە..   ئەم ئاژانسە لە دوایین راپۆرتی مانگانەی نەوتی خۆیدا رایگەیاندووە، کاتێك کە بەرهەمی نەوتی ڕووسیا لە مانگی تەمموزدا310  هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا لە خوار ئاستی پێش جەنگەوە بووە، هاوكات كۆی گشتی هەناردەی نەوت بە رێژەی نزیكەی 580 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا كەمیكردووە.   هەر ئاواش هەناردەی نەوتی خاو و بەرهەمی نەوتی مۆسکۆ بۆ ئەوروپا، ئەمریکا، ژاپۆن و کۆریا لە دوای لەشکرکێشییەکەی لە مانگی شوباتەوە، رۆژانە نزیکەی 2.2 ملیۆن بەرمیل دابەزیبوە.  بەڵام لە کاتێکدا کە ڕوسیا  رێڕەوی هەناردەی  گۆڕینەوەی نەوتی بۆ هیندستان، چین، تورکیا و وڵاتانی دیکە گۆڕی، لەگەڵ وەرزی بەرزبوونەوەی خواستی ناوخۆیی ڕووسیا، زیانەکانی سەرەوەی کەمکردووەتەوە.

لە راپۆرتەکەیدا مەزەندە کراوە کە رووسیا لە مانگی رابردوودا 19 ملیار دۆلار (16 ملیار پاوەند) داهاتی هەناردەی نەوتی بەدەستهێناوە، لە مانگی حوزەیرانیشدا 21 ملیار دۆلار بووە .

بەڵام ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە، گەمارۆی یەکێتی ئەوروپا لەسەر هاوردەکردنی نەوتی خاو و بەرهەمەکانی رووسیا کە لە شوباتی 2023 بە تەواوی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، دەبێتە هۆی “دابەزینی زیاتر” چونکە بەرهەمهێنای نەوت نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا کەمدەکات هەروەها 1.3 ملیۆن بەرمیل نەوتی خامیش .

هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی غازی سروشتی و کارەبا و لەتەك “هاندان بۆ گۆڕینی غاز بۆ نەوت لە هەندێک وڵاتدا”، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی نێودەوڵەتی خەمڵاندنەکانی بۆ گەشەی خواستی نەوتی جیهانی بۆ ساڵی 2022 بە ڕێژەی 380 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزکردەوە، بۆ 2.1 ملیۆن بەرمیل .