ناڕەزایی ژنان لە شاری نیودلهی و شارەکانی دیکە

28/08/2022

دیارەدی دەستدرێژیکردنە سەر ژنان لە هیندستان دیاردەیەکی باوە و زۆربەی جاریش لێپێچینەوە لە تاوانباران ناکرێت و قوربانییەکان بۆ هەتا هەتایە بەجێدەهێڵرێن لە ئازار و غەدر و نادادپەروەری کۆمەڵایەتی و سیاسیدا.

ساڵی   2002 ، 11 زرتە زەلام دەستدرێژییان کردە سەر ژنێکی گەنجی موسڵمان کە دووگیان بوو لەو کاتەدا.  پاش خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکی زۆر بەرفراوان لە زۆر ناوچە و دەدڤەری هیندستاندا دژ بە تاوانباران کرا تەنانەت گەیشتە ئاستی توندو تیژی و کوشتنیش.  لەگەڵ ئەمەشدا دەسەڵاتدارانی دەڤەرەکە تا ساڵی  2008 تاوانبارانیان دەستگیر نەکرد و نەدا بە دادگا .  کاتێك کە دران بە دادگە حوکم دران بە بەندیی هەمیشەیی تاکو مردنیان .  بەڵام لەم ڕۆژەنەدا ئەوان پاش 14 ساڵ حوکمدانیان بەرەڵاکران ئەمەش ئێستا بووەتە هۆی ناڕەزایی گەورە و ژمارەیەکی ئێکجار زۆر لە ژنان لە نیودلهی و گەلێك شاری سەرەکی تری هیندستان هاتوونەتە سەر شەقام  و بەردەم دادگە و شوێن و ئۆفیسسی بەرپرسان بۆ مافی ڕەوای خۆیان .

یەکێک لە ژنە چالاکوانەکان بە ناوی ئاسیا قوڕەشی، گەنجێکی خۆپیشاندەر لە نیودەلهی رایگەیاند، ” ئەو بەشداری لە خۆپیشاندانەکاندا کردووە بۆ ئەوەی داوای دادپەروەری بۆ قوربانییەکە بکات.”   وتیشی : “مودی [ سەرەكوەزیرانی هیندستان ] لە 15ی ئابدا وتارێکی پێشکەش کرد سەبارەت بە سەلامەتی و پاراستنی ژنانی هیندستان، کەچی هەمان ڕۆژ دەستدرێژکارەکانیان ئازاد کرد.  باشە من چۆن لە کەشوهەوای ئاوادا سەلامەتم؟”

پرۆتێست لە لەندەن  دژ بە زیادبوونی پارەی غاز

27/08/2022

دوێنێ هەینی ، 26/08 ، پاش ئەوەی کە ئۆفیسی Ofgem  کە ئۆفیسێکە بۆ دەستوەردان لە نرخی غاز ، کە خۆیان واناونوس دەکەدن کە ڕیگۆلەیتی نرخەکان دەکات ،  نرخەکەی دیاری دەکات ، بڕیاری  بە بەرزکەردنەوەی نرخی غاز بەڕێژەی  لە سەدا 80.6  لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە دا. لە بەرانبەر ئەمەشدا  خەڵکێکی زۆر دوێنێ لە بەردەمی بارەگای سەرەکی Ofgem کۆبوونەوە و ناڕەزایییان دەربڕی .

وەکو لە وێنەکاندا دەیبینی دروشمگەلێکی زۆریان پێیە و هەندێكیان لەسەریان نوسراوە ” بەسە، بەسە”  ئەوانی دیکە ” قازانج فرۆزن بکەن نەك خەڵك” .

نرخی غاز بە ڕادەیەك بەرزبووەتەوە کە زەحمەتە خەڵکی بتوانێت بیدات . پار ئەم وەختە پارەی غازی خیزانێکی ئاسایی لە ساڵێکدا 1،138 پاوەند بوو.  لە مانگی نیساندا بە ڕێژەی لە سەدا 54 سەرکەوت ئەو بڕەی سەرەوەی بەرزکردەوە بۆ 1،971 پاوەند لە سالێكدا .  لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە پاش لابرنی کاپ [ مەبەست لەم وشەیە:  حکومەت لە ساڵی 2019 دا ڕێکەکەوتنێکی کرد لەگەڵ Ofgem دا کە نابێت نرخی غاز هەتا ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەرزبکرێتەوە ] . ئێستا بە لابردنی کاپ لە مانگی ئۆکتۆبەردا پارەی غاز سەردەکەوێت بۆ 3،549 پاوەند لە ساڵێکدا.

لە مانگی جێنیوەری ساڵی نوێشدا جارێکی دیکە بەرزدەبێتەوە و لە ساڵێکدا دەچێتە 4،649 پاوەند، ئاواش پێشبینی دەکرێت کە لە مانگی نیسانی ساڵی  ئایندەدا بچێتە نزیکەی 6،000 پاوەند لە ساڵێکدا.

لەم بارەوە حکومەت هەنگاوێکی بجوکی ناوە کە ئەویش 400 پاوەند لە مانگی نۆڤەمبەرەوە بە چەند قیستێك بدات بە هەموو ماڵێك و ئەوانەشی کە زۆر هەژاران 650 پاوەندی زیاتریان پێبدرێت کە لە ڕاستیدا ئەمە هیچ نییە و یارمەتییەکی زۆر زۆر کەمە بە بەراورد بە زیادکردنی نرخی غاز.

بۆ ئەمەش حیزی گرین [ سەوز] داوا دەکات کە کۆمپانیاکان بکرێنە موڵکی دەوڵەت ، حیزبی لەیبەر [ کرێکاران] و داوا دەکات کە بۆ 6 مانگە ئەم زێدە پارەیە هەڵپەسرێت .  بەڵام تا ئێستا حکومەت و کۆمپانیاکان گۆێ بەمە نادەن و ئەمەش فشارێك نییە لەسەر کۆمپانیاکان بۆیە خەڵکی خۆی بریاری داوە کە خۆی ڕێکبخات بۆ ئەمەش دوو تا سێ کەمپەینی سەرەکی ڕێکخراوە کە یەکێكیان بە ناوی ” بەسە ، بەسە ” کە دوو نقابەو گەلێك لە ئەندامانی حیزبی لەیبەر و چەند پەڕڵەمانتارێکییان تێیدا بەشدارن .  کەمپەینی دووهەم کەمپەینی ” پارە مەدە” کە تا ئێستا زیاتر لە 200 هەزار لەوانەی کە پارەی غاز دەدەن واژۆیان کردووە کە پارەکە نەدەن،  هیوادارن لانی کەم لە مانگی ئۆکتۆبەردا بگات یەك ملیۆن.   من چەند ڕۆژێک لەمەوبەر پۆستێکم لەم بارەیەوە لە پەیجەکەی خۆمدا کردووە.  

May be an image of 1 person, standing, walking, outdoors and crowd

بریتانیا: چالاکوانانی ژینگەپارێزی خۆپیشاندانی دانیشتن ئەنجام دەدەن و دەرگای چوونە ژوورەوەیان دادەخەن و خۆیان بە پەمپەکانەوە دەچەسپێنن.

26/08/2022

هەڵمەتێکی دیکەی چالاکوانانی ژینگە ، گروپی ” نەوت بوەستێنە”  لە ڕۆژی 3شەمەوە دەستیپێکردوەو و لەم چەند ڕۆژەدا چەند چالاکییەکیان ئەنجام داوە جگە لە دوێنێ ، ڕۆژی 5 شەمە کە باران بە خوڕوو لێزمە بوو.

خۆپیشاندەرانی ژینگە لە وێستگەکانی بەنزین لە ناوەڕاستی لەندەن رێوشوێنیان گرتووەتەبەر و پەمپەکانیان تێکداوە و دەرگای چوونە ژوورەوەیان داخستووە و لە سەرانسەری تابلۆکاندا “بێ زەیتی نوێ”یان بۆیاخ کردووە.   كەمپەینیەکە  بەرەبەیانی ئەمڕۆ ، هەینی،  51 لایەنگرانی لە 7 بەنزینخانە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەكاندا كردووە.   هەندێک لە گروپەکان ناڕەزایەتی دانیشتنیان لە دەروازەکان ئەنجامدا یان خۆیان بە پەمپەکانەوە چەسپاند، هەندێکی تریش لە وێستگەیەکەوە بۆ وێستگەیەکی تر دەجووڵان و زیانیان بە پەمپەکان دەگەیاند.

یەکێك لە ئەندامی گروپەکە وتی: “کارەکەی ئەمڕۆ هاوکات بوو لەگەڵ ڕاگەیاندنی زیادکردنی بەرفراوانی پارەی کارەبا لەلایەن Ofgem [ ئۆفیسێکە بە حساب بێ لایەنە و تەماشای نرخی غاز دەکات ] لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە، کە ملیۆنان کەسی دیکە بەرە و هەژاریی پاڵدەنێت ، ناچارن لە نێوان گەرمکردنەوە و خواردندا یەکێکیان  هەڵبژێرن.”

کەسێکیان کە تەمەنی  ٢٠ ساڵە دەڵێت: “ئێمە ئەم شوێنەمان هەڵبژاردووە، چونکە لە سەدا ٩٩ی خراپترین پیسبوون لە بەریتانیادایە“. “توێژینەوەیەک هەیە لەلایەن کۆلێژی ئیمپریال لەندەن لە ساڵی ٢٠١٩ و لە بنەڕەتدا وتوویانە کە ساڵانە بە تێکڕا نزیکەی ٤ هەزار کەس بەهۆی پیسبوونی هەوا تەنها لە لەندەن دەمرن. ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەوە یەکسانە بە نزیکەی ١١ مردن لە ڕۆژێکدا.   هەر بۆیە ئێمە لێرەین لەم شوێنە بە تایبەتی.”

چالاکییەکان لە بەیانییەوە دەوەستێت و مانگی ئۆکتۆبەر دەستپێدەکاتەوە.

کرێکارانی پۆست سەر بە سەندیکای کرێکارانی پەیوەندییەکان لە مانگرتندان

26/08/2022

ڕۆیەڵ مەیل کە 500 ساڵە لە بریتایاندا دامەزراوە و خاوەنی 140 هەزار کرێکارە ، 115 هەزار کرێکاری کە سەر بە نقابەی کرێکارانی پەیوەندییەکانن ئەمڕۆ، هەینی ، 26/08 یەکەم ڕۆژی مانگرتنیانە و ڕۆژی 4 شەمەی ئایندەش جارێکی دیکە ماندەگرنەوە و لە ڕۆژانی 8 و 9 ی مانگی داهاتوشدا دەست بەمانگرتنەوە دەکەنەوە. 

ئەم کرێکارانە نقابەکەیان ماوەیەکە لە وتووێژدایە لەسەر داخوازی موچەی زیادە بۆ ئەندامەکانی ، بەڵام ئیدارە تەنها ئامادەیە لە سەد 2 ی موچەیان بۆ زیاد بکات کە ئەمەش بە بەراورد بە هەڵئاوسانی پارە کە لە ئێستادا لە سەدا 8.1 و کۆتایی ساڵ دەچێتە لە سەدا 13 زۆر کەمە و کرێکاران بەمە ڕازینین و بەردەوامن لە بڕیاری مانگرتنیاندا.  ئێستا ئیدارە داوای ئەوەیان لێدەکات کە ئەمان ڕازی بن بە گۆڕانکارییەکانی کە دەیانەوێت بیکەن  ئەو کاتە بە بەدەستهێنانی بیمەی زیاتر لەگەڵ ئەو لە سەدا 2 وە زیادکردنی موچەکەیان ، موچەکەیان بەرزدەبێتەوە بۆ لە سەدا 3.5 . 

ڕازیبوون بە گۆڕانکاری بێ مەرج یانی زیاترکردنی سترێسی سەر کار و کەمکردنەوەی مافەکانی کرێکار بۆیە نقابە بەمە ڕازی نییە و بڕیارە دەوام بە مانگرتنەکەیان بدەن تا ئەو کاتەی کە ئیدارە بە داخوازییەکانیان رازی دەبێت.

مانگرتنی کرێکاران لە ئێدنبرە بەردەوامە

25/08/2022

لە ڕۆژی 18/08 ، 5شەمەوە  کرێکارانی پاککردنەوە و هەڵگرتنەوەی خۆڵ و خاشاک و بەشێکی دیکە لە کرێکارانی شارەوانی لە مانگرتنی 12 ڕۆژیدانە داوای کرێ و موچەی زیادە دەکەن .

ئەم کرێکارانە لە 3 نقابەدا گرددبوونەوەتەوە  155 هەزار کرێکارن و نقابەکانیششیان داوای لە سەدا 5 ی زیادکردنی موچەو دانی 3000 پاوەندی دیکە دەکات لە شارەوانی ئێدنبرە. 

پێشترە شارەوانی تەنها ئامادە بووە بە ڕێژەی لە سەدا 2 موچەیان بۆ زیاد بکات ، دواتر سەرکەوت بۆ لە سەدا 3.1 .  لەئێستادا شارەوانی ئێدنبرە ئامادەیە کە لە سەدا 5 ی موچەیان بۆ زیاد بکات بەڵام نقابە بەمە ڕازی نییەو چونکە شارەانی نایەوێت 3000 پاوەندەکە بدات ، نقابەش دەڵێت بە تەنها لە سەدا 5 کافی نییە چونکە زۆرێك لە کرێکاران بەمە تەنها 1000 پاوەن موچەکەیان سەردەکەوێت.

لە دوێنێوە مانگرتنەکان زیاتری کردووە و تەنیوەتەوە بۆ 14 شارەوانی سکۆتلەندە لە کۆی 32 شارەوانی .  هاوکاتیش مانگرتنی زیاتر لە لایەن کرێکارانی پاککردنەوە، پاککردنەوە،  ئامادەکردنی خواردن و تەباخەکان و کارمەندانی هاوکاری قوتابیان لە گرفت و کێشکەانیاندا  لە  قوتابخانەکان و خزمەتگوزارییەکانی ساڵانی سەرەتایی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ مانگرتن دەکەن  لە سەرەتای مانگی هاتووە .شارەوانی ئێدنبرە هیچ چارێکی نییە کاتێك لە باشترین مانگی ساڵەکەدا کە مانگی ئابە فیستیڤاڵی ئێدنبرە وەکو هەموو ساڵێك دەستی پێکردوەو بە هەزاران کەس لە شارەکانی دیکەی بریتانیا و ئەوروپاوە هاتوونەتە ئێدنبرە ئەم دیمەنە ناشیرینەی شار دەبینن ، کاتێکیش کە مانگرتنەکان لە برەو و گەشەکردندایە چی دی شارەوانی چاری نییە دەبێت سازشێکی گەورە لەگەەڵ نقابەکانی ئەم کرێکارانەدا بکات .  

کرێکارانی پاککرندەوە و کۆکەرەوەی پیسی و خۆڵ و خاشاك لە شاری ئیدنبرەی سکۆتلەندە لە مانگرتندان

23/08/2022

لە ڕۆژی 5شەمەی ڕابوردووەوە ، 30/08، کرێکارانی پاککردنەوەی پیسی وخۆڵ و خاشاك لە مانگرنتی 12 ڕۆژیدان و داوای بەرزکردنەوەی کرێ و موچەیان بە گوێرەی  هەڵکشانی هەڵئاوسانی پارە دەکەن.

لە سەرتادا شارەوانی ئێدنبرە تەنها لە سەدا 2ی زیادکردنی موچەکەیانی بڕیاردا لەبەر ئەوە کرێکاران ئامادە نەبوون بەوە ڕازی بن.  لە ئێستادا شارەوانی ئەو ڕێژەیەی بۆ لە سەدا 5 بەرزکردۆتەوە ، بەڵام هێشتا لەوە ناکات کە کرێکاران بەوە ڕازیبن بە هۆی سەختی کارەکەیان و ڕادەی بەرزی تێچوونی ژیانیان .

https://videos.dailymail.co.uk/preview/mol/2022/08/20 /2078737094153159827/636x382_MP4_2078737094153159827.mp4

بارودۆخی ژیانی خوێندکارانی بەشی پزیشکی لە زانکۆکانی بریتانیا

23/08/2022

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی کۆمەڵەی پزیشکی بەریتانی (BMA)،کە وەکو نقابەی پزیشکان وایە، لە راپرسییەکدا هاتووە، خوێندکارانی پزیشکی ناچارن خەرجکردنیان بۆ شتە سەرەکییەکانی وەک خۆراک، جلوبەرگ و گەرمکردنەوە بوەستێنن بەهۆی قەرز و سیستەمی شکستخواردوی  دارایی خوێندکاران و قەیرانی تێچووی ژیان کە لە زیادبووندایە.

بەپێی راپرسییەکە کە کۆمەڵەی پزیشکی بەریتانی (BMA)، کردویەتی لە هەر 10 خوێندکاری پزیشکی بەریتانیا، شەشیان باس لە کەمکردنەوە یان وەستاندنی خەرجییەکانی بۆ پێداویستییەکان دەکەن .  زۆرێک چاو دەگێڕنەوە بەو بڕیارەی کە لە سەراتادا داویانە سەبارەت بە  چوونە بواری پزیشکییەوە و هەندێکیشیان بیر لە وازهێنان دەکەنەوە پێش ئەوەی خوێندنەکەیان تەواو بکەن.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە لە هەر 10 کەس 6 کەس بەبێ خۆراک و جل و بەرگ و گەرمکەرەوە دەڕۆن، ئەمەش ترسی ئەوە دروست دەکات کە هەندێکیان واز لە خوێندن بهێنن و قەیرانی کارمەندانی بەشی تەندروستی و چارەسەر خراپتر بکات.

لە راپرسییەکەدا دەرکەوتووە، زیاتر لە نیوەیان، (53.6%)ی خوێندکارانی پزیشکی بەریتانیا دەڵێن دەبێت لە کاتی وەرزی وەستانی خوێندندا کاربکەن بۆ ئەوەی پارەی خۆراك خۆ گەرمکردنەوە بدەن، 73.1%ی ئەوانەی دەڵێن ئەمە کاریگەری خراپی لەسەر خوێندنیان دەبێت

لە ڕاپرسییەکەیدا کە لەسەر 1119 خوێندکاری پزیشکی لە سەرانسەری بەریتانیا ئەنجامدراوە دەریخستووە کە 68.1%ی خوێندکاران ڕایانگەیاندووە کە ناچارن شتە سەرەکییەکانی وەک خۆراک و گەرمکەرەوە و جلوبەرگ کەم بکەنەوە، لە کاتێکدا نزیکەی یەک لە هەر 25 خوێندکار ڕایانگەیاندووە کە دەچنە سێنتەرەکانی خۆراک بەخشینەوە لەبەر بێ پارەیی بۆ کڕینی تەواوی خواردەمەنی و خۆراك.

دەوام دان بە شەڕەکە

زاهیر باهیر

22/08/2022

دەسەڵاتداران لە ئەمەریکا و لە ئەوروپا ئەمجارەش وەکو هەموو جارەکانی دیکەیان بە هەڵەدا چوون و هەرگیزیش ئامادە نین وانەی لێوەرگرن ، یا ڕاستتر نایانەوێت و بە هەڵەشدا نەچوون،  چونکە خۆێن و قووربانیدان و  فرمێسک و زەحمەت و ماڵووێرانی لەوان سەر ناکات بەڵکو لە دانیشتوانیان .

بەڵام لەوەش سەیر تر کاوێژکارەکانیان و سیساسییەکانیان، ئابوورینساکانیشیان بە هەڵەدا چوون .

 هاوکاری دارایی و چەك و تەقەمەنی سیخوڕیی و هەڵخڕانی دەیەها ملیۆن خەڵك لە شەقامەکاندا لە سەرانسەری جیهاندا دژ بە ڕوسیا، نەك دژ بە جەنگ  بۆ کۆمەك بە  ئۆکرانیا و لەبەر خاتری ئۆکرانیا و هاووڵاتییانی ئۆکرانیا نەبوو بەڵکو بۆ گۆڕینی ڕژیـم بوو لە ڕوسیا . 

ئێستاش کە زنجیرەکە لە گەردنی ئێمە باشتر تووند دەکرێت و دەسەڵاتداران خۆشیان پەریۆشانن ،  کارەسات و سەرەنجامی جەنگەکە باشتر دەردەکەوێت  کە ناڕەزاییەکانی خەڵکییە لە شێوەی جیا جیادا .  لە ئێستادا بە هەزاران واژۆ لەلایەن خەڵکانی  ناودارەوە لە ئەڵمانیا کۆکراوەتەوە کە داوا لە حکومەت دەکەن چی تر هاوکاری ئۆکرانیا نەکات با شەڕەکە دەوام نەکات و نەبێتە جەنگی جیهانی سێیەم.

لە وڵاتانی دیکەشدا لە شێوازی جیا جیادا ناڕەزاییەکان یا سەری هەڵداوە یاخود لە سەرهەڵداندایە.  خەڵکی هەرزانیی ، ئاشتیی ، خۆشگوزەرانیی ، هۆڵیدەی دەوێت.  بەڵام دەسەڵاتداران لە ئەوروپا و لە ئەمەریکادا شتێکیان نییە بیدەن بە خەڵکەکەی جگە لەوەی کە چێرچڵ لە سەر و بەری جەنگی جیهانی دووهەمدا بە بریتانییەکانی وت ”  شتێكم نییە پێشکەشتانی کەم جگە لە خۆێن و زەحمەت و فرمێسك و ئارەق”

زەروورە چی تر بەشەڕی بەناو هاوکاری و کۆمەك بۆ ئەم و ئەو ، هەر بە خودی شەڕ ڕازی نەبین و دژی بوەستینەوە.  شەڕ و ئاشتی دەوڵەتان و دەسەڵاتداران لە زیانی ئێمەیە و لە قازانجی خۆیان و کۆمپانیا زەبەلاحەکانیان و ساماندارانە.

داکشانی کرێ و موچە بۆ کرێکاران و هەڵکشانی موچە و خەڵات بۆ بەڕێوەبەران

22/08/2022

بە گۆێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ کە لە کاتێکدا کرێ و موچەی کرێکاران و کارمەندان لە ماوەی ئەم 20 ساڵەدا لە کەمبوونەوەدا بووە ، کەچی موچە و خەڵاتی بەڕیوەبەرە گەورەکانی 100 کۆمپانیا لە بەرزبوونەوەدا بووە.

بە گوێرەی ئەو راپۆرتە بڕی موچەی بەڕیوەبەرێك بەڕێژەی لە سەدا 39 زیادی کردووە موچەکە گەیشتۆتە 3.4 ملیۆن پاوەند لە ساڵێکدا بە بەراورد بە 2.5 ملیۆن پاوەند لە ساڵی 2020 . هەرە بەرزترین موچە بە یەکێکیان 16.9 ملیۆن بووە، دووەم بەرزترینیان 13.9 ملییۆن بووە لە ساڵێکدا.هەر بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە بە بڕی 109 جار پارەی ساڵانەی تێکڕای هەر یەکەیان زیاتر بووە لە موچەیەکی ئاسایی کرێکارێك ، کە لە ساڵی 2020 دا 79 جار زیاتر بووە. هاوکاتیش 1.4 ملیۆنیش بۆ خەڵاتیان تەرخان کراوە کە لە ساڵی 2020 دا 828 ملیۆن پاوەند بووە .

کرێکارانی گەورەترین بەندەری کۆنتێنەر لە بەریتانیا فێلیکسستۆی،  Felixstowe،  بۆ ماوەی 8 ڕۆژ لە ئەمڕۆوە ماندەگرن

21/08/2022

یەکەم مانگرتن لە مانگرتنی هەشت ڕۆژ لە گەورەترین بەندەری کۆنتێنەری بەریتانیا لە ئەمڕۆوە، یەکشەممە، دەست پێدەکات، کە یەکەم مانگرتنە لە دوای ساڵی 1989ەوە لە بەندەرەکەدا کرابێ.

 نزیکەی  1900 کرێکاری ئەندامی نقابەی  یونایتد لە فێلیکسستۆ بۆ زیادرکدنی مووچە دەست لەکارکردن دەکێشنەوە. ئەم مانگرتنەش تا ئێستا ئەمە دواهەمیشن مانگرتنە لە شەپۆلی مانگرتنەکان لە کەرتە پیشەسازییەکاندا کە ئابووریی بریتانیای پێ لاواز دەکات.

کرێکارانی مانگرتوو زۆرێك لە کرێکارانی بەشەکانی نێو ئەم کۆمپانیایەی تێدایە، لەوانەش شۆفێری کرینەکان [ ئەوانەی کە بارەکان بەرزدەکەنەوە]  ئەوانەی کە ماشێنەکان بەڕێوەدەبەن بۆ کارکردن، هەروەها کرێکارانی بارکردنی کۆنتێنەکان  بۆ ناو پاپۆڕەکان و داگرتنیان لە پاپۆڕەکان.

کرێکارانی ئەم کۆمپانیایە بە دانگدانی 9 لەسەر 10 ی کرێکارن دواجار دەنگیان بە مانگرتن داوە.   نقابەی کرێکارەکان دەڵێت  وەستاندنی ئەو بەندەرە کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر بەندەرەکە کە ساڵانە نزیکەی چوار ملیۆن کۆنتێنەر لە دوو هەزار کەشتییەوە دادەگرن و سەردەخەن.

هاوکاتیش شارون گراهام سکرتێری گشتی نقابە یونایت وتی: “ بەندەری  فێلیکسستۆ قازانجێکی زۆری هەیە.  دوایین ئامارەکان دەریدەخەن کە لە ساڵی 2020دا 61 ملیۆن پاوەند قازانجی کردووە. ”   وتیشی  “کۆمپانیاکە  ئەوەندە دەوڵەمەندە  لە هەمان ساڵدا چەندەها  ملیۆن دۆلاری بەسەر خاوەن پشکەکانیدا دابەشکردووە”.

شارون بەردەوام بوو لەسەر قسەکانی و دەڵێت ” بۆیە دەتوانن موچەیەکی بەرزی شایستە بدەن بە کرێکارەکانیان . بەڵام ئەم دوو کۆمپانیایە ئەسبەقییەتیان داوە بە بەدەستهێنانی قازانجێكی زۆر تاکو وەك پاداشت بیدەن بە بەڕێوەبەران و خاوەنپشکەکانی کۆمپانیاکە لە بری دانی کرێیەکی شایستە بە کرێکارەکانیان”