ئەرشیفەکانى هاوپۆل: كوردی – Kurdi

بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان

ماکرۆن دەیەوێت دەسەڵاتی تایبەتیی خۆی بۆ شکاندنی ناڕەزاییەکانی فەرەنسا بەکاربهێنێت

17/03/2023

لە مانگی یەکەوە تا ئێستا خۆپیشاندان و پرۆتێستەکان لە فەرەنسا بەردەوامن دژ بە ڕیفۆرمەکانی ئیمانوێل ماکرۆن .  ئەو ڕیفۆرمانەی، ڕاستیییەکەی ئەو هێڕاشانەی کە ماکرۆن و حکومەتەکەی دەیکەنە سەر کرێکاران و چەوساوانی فەرەنسا ، یەکێکیان بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشتییە لە 62 ساڵەوە بۆ 64 ساڵ

پاش ئەوەی کە ماکرۆن بە تەواوی بۆی درەکەوت کە گریمانێك نییە کە لە ڕێگای پەڕلەمانەوە ئەوەی کە دەیەوێت بیسەپێنێت ، دوێنی لە دانیشتنی پەڕلەماندا بڕیاری دا کە دەسەڵاتە تایبەتییەکەی کە بڕگەی 49.3  ی یاسایە کە تایبەتە بە بوونی دەسەڵاتی تایبەت  [Special Power ] کە بەخشراوە بە سەرۆك کۆمار ئەو بڕیارەی کە دەیەوێت جێ بەجێی بکات بێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ پەڕلەمان ، واتە دەنگی پەڕلەمانی پێویست نییە .  ئەمەیە جەوهەر و جوانی ڕژێمی دیمۆکراسی پەڕلەمانتاری ، کە لە کاتێکدا هیچ  کام لە دەنگەدرانی فەرەنسا دەنگیان بەمە نەداوە، هەرە زۆرینەشیان بە ئاگا نەبوون لە بوونی ئەم بڕگە یاساییە.

هەر بە باسکردنی ئەمە لە پەڕلەمانە ، خۆڕسکانە بە دەیەها هەزار کەس ڕاژنە سەر شەقامەکانی پاریس و مارسێل و  لیۆن و نانتێس و ڕیننس دژ بەم بڕیارە ، بەم هۆکارەشەوە پۆلیس 120 خۆپیشاندەری دەستبەسەرکردوە.

تەمەنی خانەنشیئکردن هەتا ئەگەر بیشبێتە 64 هێشتا بەراوەردێك نییە لە نێوانی هاووڵاتانی فەرەنسا و سەراپای دانیشتوانی ئەوروپادا بەڵام فەرەنسییەکان زۆر باش دەزانن کە هێڕش و هەڕەشەی حکومەت هەرکەس و هەر حیزبێک بێت لەوێدا ناوەستێت و ئەوە هەنگاوی یەکەم دەبێت بۆ هێڕشەکانی ئایندە .  ئەوان ئەوە دەزانن گەر لەم جەنگەدا تێبشکێن سەرەتایە بۆ تێشکانی هەموو جەنگەکانی دیکە بۆیە خۆیان توند گرتووە و ئامادە نین ئەوەی کە نەوەکانی پێشخۆیان بە خەبات و تێکۆشانە بەدەستیان هێناوە لە دەستی بدەن و دەیانەوێت بیگوێزنەوە بۆ منداڵەکانیشیان.

نقابە و ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی فەرەنسا هەر لە ئێستاوە بڕیاریان داوە کە 23 ی مانگ  ڕۆژی مانگرتنی گشتی سەرانسەرییە لە فەرەنسا کە لە کاتێکدا مانگرتنی کرێکارانی زبڵ و خاشاک پاکەرەوە بۆ زی اتر لە 10 ڕۆژە لە مانگرتندان .

مانگرتنی کرێکاران و هاوپشتی جەماوەریانەیان چۆکی بە حکومەت و خاونکار لە بریتانیا دادا

زاهیر باهیر

17/03/2023

زیاتر لە 6 مانگە  خۆپیشاندانی جەماوەیانە و مانگرنتی کەرتە جیاوازەکانی کرێکاران هەر لە کرێکارانی شەمەنەفەرەکان وژێرزەمنینی و مامۆستایان و نێرس و دکتۆر و مامۆستایان و وانەبێژان و کارمەندانی زانکۆکان و تیمی ئیسعافەکان و نقابەی کرێکارانی ئاگرکوژاندنەوە و کرێکاران و کارمەندانی  نقابەی بەشی خزمەتگوزاری و سەرسنورەکان و زۆری دیکە  لە مانگرتندان .   لەو کاتەوە ئەم کەرت مانگرتنی داوەتە دەست ئەو کەرت و بەردەوامبوون لە چالاکییاندا بۆ زیادکردنی موچە و کرێیان و هەرەها باشکردنی هەلومەرجی سەر کاریان .

لە سەرەتادا حکومەت و کۆمپانیاکان تەنانەت ئامادەی وتووێژیش نەبوون نەك هەر زیادکردنی موچەیان ، بەڵام شەقی زەمانە و کارایی مانگرتنەکانیان و دەرکەوتنی ئەو ڕاستتیە کە ئەوە ئەوانن :  مامۆستا ، دکتۆر ، نێرس ، سایەقی پاس و شەمەنەفەر و میترۆ و، ئاگرکوژێنەوە، بەشی فریاگوزاریی ، بەشەکانی دیکەن ، کە پارێزگاری لە وڵات و هاووڵاتیانی دەکەن و کاروبارەکانیان بەڕیوەدەبەن و دەیانگەیەننە سەرکار  و فێری خوێنەوارییان دەکەن و کادیری داهاتوی کۆمەڵ دروست دەکەن و لە نەخۆشی و پەتا دەمانپارێزن و نەششتەرگەریمان بۆ دەکەن و چاکمان دەکەنەوە و کە ئاگردەکەوێتە نێو ماڵ و شوێنی نیشتەجێبونمانەوە ئەوانن فریامان دەکەون و  ڕزگارمان دەکەن ، ئەوان کۆڵەکە و پایەی سەرەکی وڵاتن ، ئەوانن کە بەردەوامی دەدەن بە ژیان نەك کەسانی دەستەبژێر و گرپی بەڕیوەبەر و جێ بەجێکار و چەنەبازەکانی ناو پەڕلەمان و مشەخۆرەکانی کە لە وەزارەتدان و سەربازەکانن کە خۆیان بۆ بەرژەوەندی سەرمایەداران و کەڵەکەی سەرمایە دەدەن بە کوشت .

 پاش ئەوەی کە نە دەکرا  حکومەت چی تر چاوی لێبخشێنێت ئامادەگی خۆیانیان دەربڕی بۆ وتووێژو پارەی زیاتر خستنە سەر مێزی وتووێژ و دانوستاندن . ئێستا زۆرێك لەو بەشانە لە ڕاوێژی ئەوەدان کە ئایا ئەو بڕە پارەیەی [ ئۆفەرەی] کە حکومەت بڕیاری داوە ، قەبوڵ بکەن یانا.

ئەوە راستە کە ئۆفەرەکانی حکومەت  و کۆمپانیاکان زۆر لەوە کەمترن کە داخوازی کرێکاران بوون بەڵام ئەوە کێشەیەک گەورە نییە. بەدەستهێنانی ئەوە سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆیان چونکە پاش نزیکەی 40 ساڵ متمانە بەخۆ لای کرێکاران و خەڵك دروست دەبێتەوە ، مۆدێلی هاوپشتیی و هاوکاری یەکدی دەگەڕێتەوە، ڕۆحییەتی کردنی چلاکی و ڕاوەستان بۆ مافە رەواکانی خۆیان بۆ جارێکی دیکە زیندوودەبێتەوە ، هەنگاوێك دەبێت بۆ دەستکەوتی زیاتر بێ ڕاڕایی و دڵەڕاوکێ ، ژمارەی ئەندامانی نقابە زیاد دەبێت .  لەسەر و ئەمانە هەموشیانەوە حەقیقەتێکی دیکە هەیە کە ئەویش :  بە دانیشتن هەموو شت لە دەست دەدەیت ، بە تێکۆشان هەوڵ و کردنی چالاکی هیچ نەبێت گریمانی لە سەدا 50 ی بردەنەوە جەنگەکەت هەیە.

کارایی سیستەمی نیولیبراڵ لەسەر تەمەندرێژی لە بریتانیادا

16/03/2023

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە تەمەن لە بەریتانیا بە ڕێژەیەکی خاوتر لە باقی وڵاتانی گروپی 7 گەشە دەکات. 

بەگوێرەی ئەو توێژەرەوانەی کە کاریان لەسەر ئەم پرۆژەیە کردووە دەڵێن ئەمە دەرئەنجامی فراوانبوونی نایەکسانییە لە بەریتانیا کە بەڕێژەیەکی خاوتر لە وڵاتانی بەراوردکراو گەشەی کردوو.  بەپێی شیکارییەکی نوێی ڕیزبەندی تەمەنی جیهانی کە لە گۆڤاری کۆمەڵەی شاهانەی پزیشکیدا بڵاوکراوەتەوە، بەریتانیا لە دوای هەموو وڵاتانی دیکەی گروپی ئابووری پێشکەوتووەکانی گروپی حەوتە جگە لە ئەمریکا.

لە ساڵانی 1950دا بەریتانیا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی کە تەمەندرێژیی  درێژترین تەمەن بوە لە جیهاندا کە لە پلەی حەوتەمی جیهانیدا بوو لە دوای وڵاتانی وەک دانیمارک، نەرویج و سوید، بەڵام لە ساڵی 2021 بەریتانیا داخزا بۆ پلەی 29 .

توێژەرەوان دەڵێن ئەمە بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ نایەکسانی داهات، کە لە ماوەی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو و دوای ئەو ماوەیەش لە بەریتانیا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

توێژەرەوانێکیان کە لە زانکۆی ئۆکسفۆردە، ئەو، دابەزینی ڕێژەیی تەمەنی چاوەڕوانکراویان لە بەریتانیا بە “توند” وەسفکردووە و ڕایانگەیاندووە، ڕەنگدانەوەی دۆزینەوەکانی ئەم دواییەی ڕێکخراوی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری (OECD)ە کە ئێستا بەریتانیا دووەم نایەکسانە لەڕووی ئابوورییەوە کە دوای بولگاریا دێت لە ئەوروپادا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەم شیکارییە نوێیە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە ئەو کێشانەی بەریتانیا ڕووبەڕووی دەبێتەوە، چەقین و پرسیاری جددی لەسەر ئەو ڕێگایە دەوروژێنێت کە ئەم وڵاتە پەیڕەوی دەکات”.

دۆزینەوەکانی توێژەران ڕەنگدانەوەی توێژینەوەکانی دیکەی ئەم دواییەن کە ڕۆشنایی خستۆتە سەر ئەوەی کە چۆن فراوانبوونی نایەکسانی و قووڵبوونەوەی هەژاریی دەبێتە هۆی تێکچوونی دەرئەنجامە تەندروستییەکان.

دکتۆر جۆنەسەن فیلیپۆن، مامۆستای باڵای سیستەمی تەندروستی لە زانکۆی کوین ماری لە لەندەن، وتی نایەکسانی کۆمەڵایەتی لە بەریتانیا و ئەمریکا خراپتر بووە بەهۆی “ئایدۆلۆژیا باڵادەستەکان”. وتی: “ڕێبازی سەرەکی لیبڕاڵ بۆ دەوڵەتە نەتەوەییەکان کە لەلایەن دووانەکە [مارگریت تاچەر] و [رۆناڵد ڕیگنەوە] دەستیپێکرد، دەرئەنجامە کارەساتبارەکانی لەسەر ئاستی یەکسانی دانیشتووانەکەیان هەبوو کە لە کاتێکدا بازاڕەکان دەتوانن بەردەوام بن لە گەشەکردن لە وڵاتاندا – تەنانەت لە کاتی قەیرانێکی وەک ئەوەی لەم دواییانەدا لەگەڵ کەرتی وزەی بەریتانیا بینیمان – دەتوانن نایەکسانیەکانیش زیاتر بکەن.”

مانگرنتنی کرێکاران و کارمەندانی بریتانیا بەردەوامە

15/03/2023

ئەم کەرتی کارکردن مانگرتن دەداتە دەست ئەو کەرت، لە کاتێکدا کە زیاتر لە 61 هەزار دکتۆری نوێی کەمخزمەت و ئەوانەیان کە تازە خوێندنیان تەواووکردووە و لەژێر چاودێری دکتۆرە ئەزمووندارەکانی دیکەدا کاردەکەن،  بۆ 72 کاتژمێر مانیانیان گرتوە و بەیانی بە کاتی سەعات 7 دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.  هەر ئەمڕۆش کرێکاراننی نەقابەی قیتارەکانی ژێرزەمینی لەمڕۆوە، 4شەمە بۆ 24 سەعات ماندەگرن بەهۆی دەستکاریکردنی هەلومەرجی خانەنشینی و دانەمەزاراندی 650 کرێکار کە بوونیان لە محەتەکاندا زەروورن .

هەر ئاواش نقابەی مامۆستایان بۆ جارێکی دیکە ڕۆژی 4شەمە و 5شەمەی هەفتەی ئایندە ماندەگرنەوە . 

لە بواری حکومڕانیشدا حکومەتەکەش  ئەم قەیران دەیداتە دەست ئەو قەیران . هەر لەم ماوەیەدا لەو بڵاوکردنەوەی زیاتر 30 هەزار پەیامی کۆنە وەزیری تەندروستی کە کاتی خۆی کە لۆکداونیان بەسەر خەڵکیدا سەپاند کەچی خۆی دەرکەوت هەر لە ئۆفیسەکەی خۆیدا ژنە ڕاوێژکارەکەی کە هەردوکیان هاوسەریان هەیە ماچ دەکات بەو هۆیەوە دەستی لەکار کێشایەوە ،  هەموو پەیامەکانی لە ڕێگای برادەرێکی خۆیەوە کە لە میدیادا کاردەکات بڵاوکراوەتەوە کە زۆر لایەنی گرتۆتەوە.  ئەمەش مەخسەرە و سەریەشەیەکی زۆری بۆ حکومەت خودی کۆنە وەزیریش دروستکرد .  دوای ئەم بێ ئابڕویەتییە یاسای نوێی پەنابەران هاتە ناوەوە کە فشارێکی زۆری لەسە حکومەت دروست کرد ، ئەمە هێشتا تەواونەبووە ئەوەی گەری لینیکا هاتە پێشەوە گەرچی حکومەت و بی بی سی ویستیان گەری دەربکەن بەڵام بە هاوپشتی و هاوکاری جەماوەریانەی هەموو لایەك بی بی سی و حکومەت لە پلانەکەیاند شکستیان ‌هێنا.  ئێستاش حکومەت ڕووبەڕوی مانگرتنی سەدەها هەزار کرێکار و کارمەند لە کەرتە جیاوازەکانی کارکردندا بووتەوە.

مانگرتن و پرۆتێستی کرێکاران لە فەرەنسا بەردەوامە

14/03/2023

تا ڕۆژی دووشەممەش هەزاران تۆن زبڵ و خاشاک لەسەر شەقامەکانی پاریس مایەوە، لە کاتێکدا کرێکارانی  زبڵ و خاشاك کۆکردنەوە پێیان نایە  هەشتەمین ڕۆژی  مانگرتنەکەیان  لە دەربڕینی  ناڕەزایەیی بەرامبەر بە پێشنیاری درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە 62 ساڵەوە بۆ 64 ساڵ.

ڕۆژ بە ڕۆژ زبڵ و خاشاکی زیاتر لە سەر شەقامەکانی پاریس و هەندێک ناوچەی دیکەی فەرەنسا زیاتر بڵاو دەبێتەوە.   دوای تەنها یەک هەفتە لە چالاکیی مانگرتنەکە، بە پێی هەڵسەنگاندنێکی هۆڵی شارەوانی پاریس ڕۆژی یەکشەممە، لانیکەم پێنج هەزار و 400 تەن  زبڵ و خاشاکی کۆنەکراوە لەسەر شەقامەکانی پاریس هەبوون.

چالاکیی مانگرتنەکان زیاتر پایتەختی فەرەنسایان گرتووەتەوە، بەڵام زبڵ کۆکەرەوەکانی ناوچەکانی دیکەی وڵاتەکە وەک ڕێنیش وازیان لە کارەکانیان هێناوە و بە مانگرتوانی پاریسەوە پەیوەستبوونەتەوە.

نقابەش لە بەرانبەر حکومەتدا دەڵێت ” ئەوەی مانگرتنەکە دەوەستێنێت ئەوەیە کە ئیمانوێل ماکرۆن چاکسازییەکەی دەکشێنێتەوە.  ئەگەر ئەمە بکات، ئەوا پاریس زۆر بە خێرایی پاک دەبێتەوە.. ئێمە دەزانین چۆن ئەوە بکەین”، ڕێجیس ڤیسێلی، بەرپرسی لقی سی جی تی کە نوێنەرایەتی کرێکارانی زبڵ دەکات، بە ڕۆژنامەی فەرەنسی لۆ پاریسیانی وتووە.

ئەو خێمەیەی کە دەیبینیت!!

14/03/2023

بە ملیۆینەها خەڵك لە هیندستان  کە دەوڵەت و ئابوری لیبراڵ و نیو-لیبراڵ شکسیئ پێهێناون و پەراوێزی خستوون ژیانیان یا  لە خێمەی ئاوادایە  یاخود ماڵێک کە لە لەوح و تەنەکە دروستکراون .

هیندستیان گەرچی لە دوای چین بە وڵاتی سێیەم دادەنرێت کە پاشکەشە بە ئەمەریکا بکات لە ڕوی ئابوورییەوە،  بەهۆی گەشەی ئابوورییەوە کە ئابووری لیبراڵ و نیو-لیبراڵ لە ئێستادا 400 ملیۆن کەسی داهاتی ڕۆژێکیان تەنها دۆلارێکە .  ئەمە جگە لە نەبوونی ئاوی پاك و کارەبا و غاز.

بریتانیا لە ساڵی 2010 دا هاوکاری 421 ملیۆن پاوەندی بە دەوڵەتی ئەوێ کردووە لە نێوانی ساڵانی 2016 و 2021 بریتانیا پاش گۆڕینی سیاسەتی خۆی لە هاوکاری دەوڵەتەوە بۆ سەرمایەگوزاریی لە مارکێت و بزنسسدا لەوێ هەم بۆ قازانجی بێ گومان چینی ساماندارانی  ئەوێ و هی بریتانیا 2.7 ملیار پاوەندی لەوێ سەرف کردووە .

هاوکاری بریتانیا بۆ هیندستان گوایە بۆ سەقامگیرکردنی دیمۆکراسی و مافی مرۆڤ و ئازادیی قسەکردن و ڕادەربڕینە ، بەڵام ئەوەی ڕاستیە بریتانیا ئەو 3 مافەی بەلاوە گرنگ نییە، باشترین بەڵگەش ئەوەیە کە دەوڵەتی هیندستان ساڵ بە ساڵ و جار بە جار دوای هەڵبژاردن لەو سێ ڕووەوە خراپتر بووە.

پرۆتێست دژ بە یاسای نوێی پەنابەران

14/03/2023

دوێنێ ئێوارەکەی ، 13/03/23 ، دووشەمە نزیکەی 1000 کەس لەبەردەم پەڕلەمانی بریتانیدا ناڕەزایییان دەربڕی دژ بە یاسا نوێیەکەی حکومەتی بریتانی لە کاتێکدا کە پەڕلەمان قسە و خوێندنەوەی دووەهەمیان بۆ لائیحەکە دەکرد.

لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا لائیحەکە بە دەنگی 312 ئەندام پەڕلەمان لە بەرانبەر 250 دەنگدا پەسەندکرا .پرسی ئەم یاسا نوێیە دەنگێکی زۆری لەناو زۆێك لە خەڵكدا لە هەموو لایەنەکانی کۆمەڵدا داوەتەوە کە زۆربەیان ڕێکن لەسەر ئەوەی کە یاسایەکە دژ بە مافی مرۆڤە و پەنابەران وەکو تاوانبار و داگیرکەر دەبینێت .  لەوانەی کە بەشدارییان کردبوو لە پرۆتێستەکەدا دروشمی جیا جیایان بۆ پاڵپپشتی لە پەنابەران هەڵگرتبوو و دەیانوتەوە،  لەوانە:  چیتان دەوێت؟ پەڕینەوەی سەلامەت ؟ کەی دەتانەوێت ؟ هەر ئێستا … کێ بەشی خزمەگوزاری دروستکردووە و ڕاگرتووە ؟  کۆچبەران دروستان کردووە…… کۆچبەر و پەنابەر بەخێربێن بۆ ئێرە، لۆمەی کۆچبەر مەکە، لۆمەی سیاسەتی دەستگرتنەوە [ تەقەشوف] بکەن… زۆری تر لەم دروشمانە.  

مانگرتن و پرۆتێستی کرێکاران لە فەرەنسا بەردەوامە

14/03/2023

تا ڕۆژی دووشەممەش هەزاران تۆن زبڵ و خاشاک لەسەر شەقامەکانی پاریس مایەوە، لە کاتێکدا کرێکارانی  زبڵ و خاشاك کۆکردنەوە پێیان نایە  هەشتەمین ڕۆژی  مانگرتنەکەیان  لە دەربڕینی  ناڕەزایەیی بەرامبەر بە پێشنیاری درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە 62 ساڵەوە بۆ 64 ساڵ.

ڕۆژ بە ڕۆژ زبڵ و خاشاکی زیاتر لە سەر شەقامەکانی پاریس و هەندێک ناوچەی دیکەی فەرەنسا زیاتر بڵاو دەبێتەوە.   دوای تەنها یەک هەفتە لە چالاکیی مانگرتنەکە، بە پێی هەڵسەنگاندنێکی هۆڵی شارەوانی پاریس ڕۆژی یەکشەممە، لانیکەم پێنج هەزار و 400 تەن  زبڵ و خاشاکی کۆنەکراوە لەسەر شەقامەکانی پاریس هەبوون.

چالاکیی مانگرتنەکان زیاتر پایتەختی فەرەنسایان گرتووەتەوە، بەڵام زبڵ کۆکەرەوەکانی ناوچەکانی دیکەی وڵاتەکە وەک ڕێنیش وازیان لە کارەکانیان هێناوە و بە مانگرتوانی پاریسەوە پەیوەستبوونەتەوە.

نقابەش لە بەرانبەر حکومەتدا دەڵێت ” ئەوەی مانگرتنەکە دەوەستێنێت ئەوەیە کە ئیمانوێل ماکرۆن چاکسازییەکەی دەکشێنێتەوە.  ئەگەر ئەمە بکات، ئەوا پاریس زۆر بە خێرایی پاک دەبێتەوە.. ئێمە دەزانین چۆن ئەوە بکەین”، ڕێجیس ڤیسێلی، بەرپرسی لقی سی جی تی کە نوێنەرایەتی کرێکارانی زبڵ دەکات، بە ڕۆژنامەی فەرەنسی لۆ پاریسیانی وتووە.

ممانگرتنی دکتۆرەکان لە بریتانیاانگرتنی دکتۆرەکان لە بریتانیا

13/03/2023

 مانگرتنی 61 هەزار دکتۆر لەوانەی کە ساڵی یەکەمیانە و وەکو ڕاهینان لەژێر چاودێریدا کار دەکەن و هەروەها ئەو دکتۆرانەی کە ماوەی چەند ساڵێکە دەستبەکار بوون، بۆ ماوەی 72 کاتژمێر لە ئەمڕۆوە دەستی پێکرد .

دکتۆرەکان کە ڕۆژانی سەر کاریان زۆر دووروو درێژە کەچی پارەیەکی ئێکجار کەم وەردگرن کە لە نێوانی 11.80 پاوەند و 14.10 پاوەندە لە کاتژمێرێکدا بە گوێرەی ئەو شوێنانەی کە کاری لێدەکەن .  ئەم کرێ کەمە لە ساڵێکدا دەکاتە 29،384 پاوەند پێش بڕینی باج لێی.

لە ئێستادا دکتۆرەکان داوای موچەزیادی بە ڕێژەی لە سەدا 26 دەکەن وەزیری تەندروستیش دەڵێت بۆمان ناکرێت کە ئەو پارەیە بدەین . ئەو پارەیەی کە وەریدەگرن زۆر کەمە چونکە خوێندنی 5 ساڵ و 6 ساڵ لە کولییەی پزیشکی دەبێت قەرزی بۆ بکەن بۆ کولفەی زانکۆ و هەروەها کرێی خانوو و ژیانی ئاسایی خۆیان بۆیە لەناو خوێندکارەکاندا هەیە کە 100 هەزار پاوەندی  قەرز کردوە بۆ  تەواوکردنی ماوەی خوێندنەکەی.

مانگرتنی دکتۆر و نێرس و تیمی ئیسعاف و کارمەندەکانی دیکەی خەستەخانەکان هاوپشتی و لایەنگرییەکی ئێکجار زۆریان لە لایەن خەڵکە ئاساییەکەوە هەیە . وێنەیەك لەو وێنانە وێنەی ڕۆژی شەمەی ، 11/03ی هاتنە سەر شەقامی خەڵکییە بۆ پشتگیریکردن لێیان. 

پرۆتێستەکانی فەرەنسا بەردەوامە سەبارەت بە درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینیی

11/03/2023

ئەمڕۆ ، شەمە ، 11/03 بۆ پینجەم ڕۆژ زیاتر لە ملیۆنێك کەس لە پاریس و هەندێك شاری دیکە چوونەوە سەر شەقامەکان بۆ ڕاگرتنی حکومەت لە سیاسەتی نوێی کە دەیەوێت تەمەنی خانەنشینی لە 62 ساڵەوە بکاتە 64 ساڵ .