ئەرشیفەکانى هاوپۆل: كوردی – Kurdi

بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان

ئایا ژیانی دانیشتوانی بریتانیا ئێستا باشترە لە ساڵانی حەفتا و هەشتاکان؟

زاهیر باهیر

16/04/2023

بەشی حەوتەم

سەرەتایەك :

ئەم وتارە وەڵامێکە بۆ ئەوانەی کە پێمان دەڵێن جێگرەوەیەکی دیکەی ئەم سیستەمە نییە و دەبێت کاری  لەسەر  بکەین، کەموکوڕییەکانی چارەسەربکەین و تەنها ڕێگایەکیش سیستەمی پەڕلەمانتارییە.  بۆ ئەمەش چەند پاساوێك دەهێنرێتەوە بە بەراورد بە ساڵانی حەفتاکانی چەرخی ڕابوردو کە زۆربەی گرفتەکان لابەلابوونەتەوە و هەندێك پرسیش بەرەوپێشەوە چووە. نکوڵیش لەمە ناکرێت کە هەندێک لەو گرفتانە نەماون.

ئەم وتارە بە ئامار و بەڵگەی سەلمێنراوەوە ئەو ڕایانە پێچەوانە دەکاتەوە و ڕاستییەکان دەخاتە ڕوو.  گەر دەتەوێت هەندێك زانیاری بەنرخت هەبێت لەسەر ژیان لە بریتانیا لە سای گەشەکردنی زیاتری سەرمایەداریی، ڕەنگە  خوێندنەوەی ئەم وتارە سوودمەندت بکات.

…………………………..

شەش: خوێندن و پەروەردە:

لە ساڵانی حەفتاکان و هەشتاکاندا ژمارەیەکی زۆری دایەنگای دەوڵەتی باخچەی منداڵان هەبوون یا ئەوەتا بەلاش بوون یاخود پارەیەکی زۆر کەمیان لەسەر دانرابوو.  ئەوانەی ئیشیان دەکرد دەیانتوانی کە ساواکانیان و منداڵانی پێش تەمەنی خوێندن  لەوێ دابنێن، کاتێکیش کە دەوام تەواو دەبوو هەر کراوە بوو بە بێ دانی پارە تاکو ئەو کەسانەی کە درەنگ لە کارەکانیان دەبونەوە فریای بردنەوەی منداڵەکانیان بکەون.  لە ئێستادا زۆربەی زۆری دایەنگا و باخچەی منداڵان بوونەتە ئەهلیی ئەوانەشی کە ئەهلی نین نرخیان چووەتە 600 بۆ 800 پاوەند بۆ مانگێك.  ئەهلەییەکان زۆر لەمە زیاترە، سەرەڕای ئەوەش هەتا کاتژمێری 3.30 پاشنیوەڕۆ کراوەن ئەو دایک و باوکانەی کە کار دەکەن تا کاتژمێری 5 و 6ی ئێوارە، دەبێت زیادە پارە بدەن  بۆ ئەو دوو کاتژمێرە .

 هەر لەو سەردەمەدا قوتابیانی قوتابخانە سەرەتاییەکان خزمەتی باشتریان دەکرا لەبارەی خواردنەوە و هاوکاری پۆشینی پۆشاکی قوتابخانەیان دەکرا و گەشتی قوتابخانەیان خۆڕایی بوو  کە دەگەیشتنە  زانکۆ ئەوەشیان لەسەر حسابی دەوڵەت بوو و پێویستی نەدەکرد کە خۆیان هیچ بدەن.  بە هاتنی تاچەر بۆ حوکم وردە وردە کرا بە قەرز بۆ زۆرێك لە قوتابیان.  لە ئێستاشدا ئەوەی کە دەچێتە زانکۆ دەبیت قەرز بکات بۆ هەقی وانەبێژ و کتێب و پێداویستییەکانی تر و گرتنی خانوو گەر لە دەروەی شوێنی نیشتجێبوونی خێزانەکەی بیت .   لانی کەم قەرزی خوێندکارێکی زانکۆ بۆ 3 ساڵ لە سەرو 50 هەزار پاوەندەوەیە .

خودی قوتابخانەکانیش گرفتگەلێکی زۆریان هەیە وەکو گەرمکردن و ساردکردەنەوەیان، بوونیان لە شوێنی زۆر قەرەباڵخ و سەر شەقامەکاندان، سەرەڕای ئەمەش زۆربەیان چاککردن و نوێژەنبوونەوەیان دەوێت.  قوتابیانیش گرفتی  زۆر گەورە رووبەڕویان دەبێتەوە وەکو هەڵگرنتی چەقۆ و چەقۆکێشی لە قوتابخانەکاندا و هێنانی مادە هۆشبەرەکان و فرۆشتنیان لە قوتابخانە کە سەرچاوەی گرفتە کۆمەڵایەتییەکانە لەپاڵ گرفتی ژیاندا، ئابووریی.  ئەم گرفتانە ئەوەندە زۆرن و کاریگەرن زۆرێك لەو قوتابخانەی کە لە گەرەکە هەژارەکاندان پۆلیسیان تێدایە و پۆلیسیش ئۆفیسی خۆی هەیە.

درێژەی هەیە

ئەوە چ چین و توێژاڵێکە هۆکاری هەڵئاوسانی پارەن لە بریتانیادا؟

02/05/2023

بانقی مەرکەزی بریتانیا و هەندێ لە ئابوورییناسان داوا لە کرێکاران لە بریتانیا دەکەن کەدانیشن و داوای ڕەوای زیادبوونی مووچە و کرێیان نەکەن چونکە دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی پارە و بارودۆخەکە خراپتر دەبیت.

یەك : بانق بەمە داوا لە کرێکاران دەکات کە چارەسەری هەڵئاوسانی دراو بکەن نەك خۆیان و حکومەت و بەرپرسانی دەوڵەت .

دوو : ئەوەی کە هەڵئاوسانی پارە دروست دەکات کۆمپانیا گەورەکان و خاوەن پشکەکانیانە و توێژاڵی دەستەبژێر و قازانجی ئەوانە نەك بەرزبووەنەوەی چەند پاوەندێکی کرێ و موچەی کرێکاران.

هەر بۆ نموونە: دوو لە سوپەرماکێتە سەرەکییەکانی بریتانیا: یەك: سەینسبێری کە قازانجی پاری تاکو ئەمساڵ 04/03  690 ملیپۆن پاوەند بووە. 

دوو: سوپەرمارکێتی تێسکۆ ، قازانجی پاری تا 05/03 ی ئەمساڵ 753 ملیۆن پاوەند بوە. 

کەواتە سەرت سووڕنەمێنیت کە تێچووی پێداویستییەکانی ژیان ، یاخود بە یەك وشە ژیانکردن لە سەرەتای  مانگی پێشوودا ڕێژەکەی 19.1 بووە لە کۆتایی مانگی پێشوودا ڕێژەکەی سەرکەوت بۆ لە سەدا 20 . ئەمەش وایکردوە کە وا پێشبینی دەکرێت کە لە چەند مانگی دیکەدا ڕێژەی هەڵئاوسانی پارە لە ڕێژەی لە سەدا 10.1 بۆ ڕێژەی لە سەدا 15 سەربکەوێت.

لە لایەکی دیکەوە کۆمپانیاکانی نەوت و غاز لە ماوەی 3 مانگی ئەمساڵدا قازانجێکی خەیاڵییان کردووە .  کۆمپانیای پیترۆلی بریتانی هەر بە تەنها لەم 3 مانگەدا قازانجەکەی 5 ملیار دۆلار بووە لە بەرانبەر قازانجی هەمان وەرزی پارساڵ ، 2022 ، کە 4.3 ملیار دۆلار بووە .

ئیتر تۆ خۆت وەڵامبدەرەوە کە کێ و یا چ لایەنێك هۆکاری هەڵئاوسانی پارەن!!!

ماوەی 30 ساڵە خۆپیشاندانی وەکو ئەمەی ئەمڕؤ لە فەرەنسا نەکراوە

01/05/2023

ئەمڕۆ بە بۆنەی یەکی ئایارەوە نزیکەی 2 ملیۆن کەس لەسەر شەقامەکانی شارەکانی فەرەنسا بوون.  بە گوێرەی میدیای فەرمی 30 ساڵ زیاترە کە خۆپیشاندانی ئاوا گەورە و کارا لە فەرەنسەدا نەکراوە .

پۆلیس هەموو ئامادەکارییەکیان کردبوو بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران هەر بە هەڵگرنتی ڕومانە و چەک و ئاوڕشێنی خۆپیشاندەران و بەکارهێنانی غازی چاوکزانەوە .  هەر لە شپرزەیەتی خۆیاندا چەندەها ئاگر بە خۆیان و خەڵکیشدا کەوتەوە کە یەك دوانێکیان لە کردنەوەی ڕومانەکە و شپرزەبوونی خۆیانەوە کە بۆیان نەدەکرا هەڵی بدەنە ناو خۆپیشاندەرانەوە.

خەڵکی فەرەنسا لەوە ناکات کۆڵبدەن بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان وپرۆتیستەکەیاندا هەتا ئەو کاتەی کە چۆک بە حکومەت دادەن ئیتر لە ڕێگای شەقامەوە بێت یاخود دەنگدانەوە.   

ئایا ژیانی دانیشتوانی بریتانیا ئێستا باشترە لە ساڵانی حەفتا و هەشتاکان؟

زاهیر باهیر

30/04/2023

بەشی شەشەم

سەرەتایەك :ئەم وتارە وەڵامێکە بۆ ئەوانەی کە پێمان دەڵێن جێگرەوەیەکی دیکەی ئەم سیستەمە نییە و دەبێت کاری  لەسەر  بکەین، کەموکوڕییەکانی چارەسەربکەین و تەنها ڕێگایەکیش سیستەمی پەڕلەمانتارییە.  بۆ ئەمەش چەند پاساوێك دەهێنرێتەوە بە بەراورد بە ساڵانی حەفتاکانی چەرخی ڕابوردو کە زۆربەی گرفتەکان لابەلابوونەتەوە و هەندێك پرسیش بەرەوپێشەوە چووە. نکوڵیش لەمە ناکرێت کە هەندێک لەو گرفتانە نەماون. ئەم وتارە بە ئامار و بەڵگەی سەلمێنراوەوە ئەو ڕایانە پێچەوانە دەکاتەوە و ڕاستییەکان دەخاتە ڕوو.  گەر دەتەوێت هەندێك زانیاری بەنرخت هەبێت لەسەر ژیان لە بریتانیا لە سای گەشەکردنی زیاتری سەرمایەداریی، ڕەنگە  خوێندنەوەی ئەم وتارە سوودمەندت بکات………………………پێنج: شارەوانییەکان :بریتانیا دابەش بووە بەسەر شارەوانید، لەندەن بە تەنها دابەش بووە بەسەر 32 شارەوانیدا.  شارەوانی لەم وڵاتەدا تا ڕادەیەك وەکو حکومەتێکی خۆجێی وایە زۆربەیان لە لایەن یەكێك لە حیزبەکانەوە کۆنترۆڵکراون و هەشیانە ڕێژەی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان تێکەڵەیەکە لە ئەندامانی حیزبەکان. شارەوانییەکان  بەرپرسن لە زۆر پرس کە لەو گەڕەکە یا لەو شارۆچکەیەدا هەیە هەر لە پرسی خانوبەرە و  قوتابخانەکان و چاککردنی شەقامەکان و هاوکاری ئەوانەی کە بێ لانە و بێ جێگان. بەرپرسن لە سێنتەرەکان و کتێبخانەکان و  خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان [ سۆسیاڵ سێرڤس] و بەشی پیران و هەندێك لە خانەی پیران و پارکەکان و پاکوخاوێنی و شەقامەکان و کۆکردنەوەی باجی شۆپ و باڕ و چێشتخانەکان و ئەوانەی دیکە.یەكێك لەو بەشە گرنگانە خانووبەرەیە . دوای جەنگی جیهانی دووهەم خانوویەکی زۆر زیاتر لە پێشتر لە بریتانیا بە  تایبەت لە لەندەندا دروستکراو بوونە موڵکی شارەوانییەکان. لە دوای ساڵانێکی زۆریش ژمارەیەك جەمعیە بەناوی هاوزینگ ئەسۆسییەشنەوە دروستبوون و ئەوانیش کەوتنە خانو دروستکردن وەکو موڵکی خۆیان و دانەوەیان بە کرێ.  ساڵانە ئەوەندە خانوو دروستدەکرا کە  بە زیادبوونی ژمارەی نەوەی نوێدا ڕابگات بەڵام بە هاتنی مارگرێت تاچەر ساڵی 1979 زۆر شت گۆڕران و کرانە ئەهلی.  لەو گۆڕانکاریانە مەسەلەی خانوشی بەر کەوت.  بۆ ئەمە تاچەر سیاسەتی ” مافی کڕینی “  خانوەکانی شارەوانی دانا کە یەكێك بوو لە ڕیفۆرمەکانی بە داشکاندنی نرخەکەی لە نرخی بازاڕ.  بە هاتنی حکومەتەکانی دیکە ڕێژەی داشکاندنی نرخی خانووەکانی شارەوانی بۆ خودی کرێچیانی تا لە سەدا 50 سەرکەوت. ئەم سیاسەتە چەند کاردانەوەیەکی خراپی  هەبوو: یەك: کرێچی  شارەوانییەکانی کردە کرێچی بانق بە وەرگرتنی سلفەی عەقار.  دوو: ئەمەش وای کرد کە کرێکاران بە جۆرێك لە جۆرەکان ببەستێتەوە بە بانقەوە کە بۆ مانگرتنی سەر کاریان لە پێناوی مافی ڕەوایاندا وا بەئاسانی بڕیاری مانگرتن نەدەن لەبەر ئەوەی کاتێك کە ناتوانن سلفەی عەقارەکەیان بدەنەوە بانق مافی دەستبەسەراگرتنی خانوەکە و مەزاتکردنی بە نرخێکی  هەرزان هەیە . سێ: بەمە سەرمایەگوزارییەکی گەوەرەی بۆ بانقەکان دروست کرد و دەوڵەمدنتری کردن و بە چەشنێکی دیکە ژیانی خەڵکی پێوە بەستنەوە. چوار: ئەوەندەی کە خانوش دەكڕران لە لایەن کرێچیەکانەوە نیوەی ئەوەش دروست نەدەکرایەوە بەم هۆکارەش ژمارەی نێو لیستی ئەو کەسانەی کە چاوەڕوانی خانوی شارەوانییان دەکرد دەچووە سەرەوە و ماوەی چاوەڕاوانی کردنیش زیاتر دەبوو لەو لاشەوە کرێی خانوی لەسەر کرێچییەکان  گرانتر و گرانتر دەبوو. هەر ئەم سیاسەتە ڕێژەی بەتاڵەی کەمکردەوە چونکە ئەوانەی کە لە خانووەکاندا دەژیان و بەتاڵە بوون، ئیتر هەوڵی ئەوەیان دا هەرچۆن هەیە و هەر کارێك دێتە پێشەوە بیکەن تاکو خانووەکانی کە نیشتەجێبوون تێیدا لە شارەوانی بکڕنەوە.ئەم سیاسەتە بە هاتنی حیزبی کرێکاران [ لەیبەر] یش هەر بەردەوام بوو تاکو وای لێهات کە ئێستا  خانووکانی  شارەوانیی و هاوزینگ ئەسۆسییەشن ژمارەیان زۆر هاتۆتە خوارەوە. . لە سەردەمی مارگرێت تاچەردا نزیکەی 5 ملیۆن کەس لە خانوی شارەوانیدا لە ئینگلتەرە و لە وێڵس دەژیان . لە ساڵی 1981 دا 321،66 خانوو هەر بە تەنها لە ئینگلتەرەدا فرۆشران. لە سالی 1982 ژمارەکە سەرکەوت بۆ 174،697 خانوو.  لە ساڵی 2012/2013 دا 3،744 و لە ساڵی 2014/2015 شدا 16،519 خانوی تر فرۆشران .  سیاسەتەکە لەمەدا نەوەستا بەڵکو لەبەر ئەوەی کە حکومەتی مەرکەزی پارەی تەواو نادات بە شارەوانییەکان، شارەوانییەکانیش ناچارن ئەو خانوانەی کە  نزیکەی 60 ساڵ و 70 ساڵە دروست بوون و کۆن بوون پێویستیان بە دەستکاری و چاککردنەوە هەیە ناتوانن چاکیان بکەن .  لەبەر ئەمە کۆمپانیای گەورە لە وڵاتانی دیکەی وەکو کەنەدا و ئۆسترالیا و ئەمەریکاوە دێن ئەو خانوانە کە لە بلۆکێکدان ڕەنگە زیاتر لە 200 فلات بن لە شارەوانی دەکڕنەوە و  بە ڕیکەوتنێك کە بڕێک پارەی باش بە شارەوانی دەدەن و ژمارەیەکی زۆر کەمی ئەو خانوانە بە گوێرەی ڕێککەوتنی نێوانیان بدرێنەوە بە شارەانی و شارەوانیش بیداتەوە بەوانەی کە پێشتر تێیدا بوون یاخود ئەو خێزانانەی کە لە لیستی چاوەڕوانییدان سەرەیانە.  ئەوەشی کە دەمێنێتەوە هەموو فلات و خانوی سەردەمیانە دەبن و کرێی هیچ کامیان لە دوو هەزار پاوەند و سێ هەزار پاوەند لە مانگێکدا کەمتر نابێت ئەمە جگە لە دانی پارەی ئاو و کارەبا و غاز و تەلەفون هەروەها خزمەتگوزاری دیکە وەکو دانانی سکوێرێتی و پاککردنەوە و پارێزگاریکردن لە مەسعەد و پارەی باخچەوان و هەندێك کولفەی دیکە.  بێ گومان ئەم سیاسەتە سیاسەتێکە کە بە هۆی نەدانی پارەی تەواو بە شارەوانییەکان بە ناڕاستەوخۆ هانیان دەدات کە دەبێت ئەو خانوانە کە پارەی چاککردنەوەیان نییە بیفرۆشن بەو کۆمپانیایانە بە پارەکەشی دەفعی پێداویستییەکانی دیکەیان بکەن، کە بەمەش نەك هەر کەمکردنەوەی ڕۆڵی شارەوانییەکانە، بەڵکو  لیستی سەرەی چاوەروانکردنی خانوەکانی شارەوانی زۆر درێژکردۆتەوە، هاوکاتیش هەل و بوارێکی باشیش خرایە بەردەمی کۆمپانیاکان بۆ کەڵەکەکردنی پارەی زیاتر. سیاسەتێکی دیکەی خراپی مارگرێت تاچەر سەبارەت بە خانوو بەرە ئەوە بوو لە ساڵانی هەشتاکانی حوکمڕانییەکەیدا بە شێوەیەکی بنەڕەتی هەموو ڕێساکانی بیناسازیی داڕشتەوە. ئەم سیاسەتە لە بەڵێنی وەزیرێکیدا بەناوی  مایکل هێسلتاین ئاوا داڕێژرا “زۆرترین خۆڕێکخستن” و “کەمترین دەستوەردانی حکومەت”.  ئەمەش بە زمانی ئینگلیزی بە سادەیی  یانی بۆ کۆمپانیاکانی بەجێبهێڵن با کاروباری خۆیان بەڕێوەببەن..  ئەم سیاستە لە سەردەمی دەیڤید کامیرۆن لە ساڵی 2012  فراوانتر و خراپتر کرا کە بەڵێنی ساڵی نوێی دا کە “کلتوری تەندروستی و سەلامەتی بۆ هەمیشە بکوژێت”.  ئەمەش بە واتای دەستپێکردنی بەشێکی لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسا و ڕێسایانەی کە سەلامەتی دانیشتوان و بیناکان لە کارەساتی ئاگر کەوتنەوە و لافا و گەرمی و ساردی زۆر ، دەپاراست  کە ناو بەناو پشکنینی سەلامەتییان بۆ دەکرا.هەر بە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەم یاسایانەوە گەلێك کارەساتی ئاگربەربوونەوە ڕوویدا و بووە هۆی زیانی گیانیی و ماڵیی.  کارەساتی گەورە ڕۆژی 14/06/2017 لە بینایەکی چەند نهۆمیدا لە ڕۆژئاوای لەندەن ڕووی دا بە کەوتنەوەی ئاگر کە بووە هۆی سووتانی 72 کەس لەو بینایەدا. درێژەی هەیە

مانگرتنێکی دیکەی نقابەی نێرسەکانی ئینگلتەرە و ئیرلەندەی باکور

29/04/2023

ئەمشەو ، شەمە ، 29ی مانگ لە سەعات 8ی شەوەوە بۆ ماوەی 48 سەعات نیرسەکان ماندەگرن  و لە سەعات 7.49 دەقەی دووشەمە شەوەکەی کۆتایی دێت .

مانگرتنی ئەمجارە بە دوای زیادکردنی موچەکەیاندا هات کە جێگای ڕەزامەندییان نەبوو بۆیە کاتێك کە ئۆفەرەکەی حکومەت خرایە بەردەمان ئەوان بەڕیژەی لە سەدا 56 دەنگیان بە ڕەتکردنەوەی دا .

پۆلیس لە بریتانیادا دەسەڵاتی زیاتری پێدرا

29/04/2023

ئەو لائێحەیەی کە نزیکەی 5 مانگە وەزیری ناوخۆ و پۆلیس و وەزیرەکانی دیکە سەبارەت بە تەسککردنەوەی زیاتری ئازادییەکانی خەڵك، خرابووە بەردەم پەڕلەمان چوارشەمە،26ی مانگ بوو بە یاسا.  بە گوێرەی ئەو یاسایەش پۆلیس دەسەڵاتێکی ئێکجار زۆری پێدراوە.

یەکێك لە برگەکانی یاسا نوێیەکە دژە ئازادی ڕادەربڕین و پرۆتێست و خۆپیشاندان و کردنی چالاکی راستەوخۆ و  دژ بە هەر کەس و لایەنێك پێی هەڵسێت ئەوەندە دڕاندانە و نامرۆیانەیە کە زرۆرێك لە پارێزەرە بەناوبانگەکان، پەڕلەمانتارەکانی بریتیانیا کە هەندێکیان سەر بە حیزبی موحافیزینی حاکمن، نقابە تەنانەت یەکێتی ئەوەرپاش دژی وەستاونەتەوە .

ئەو برگە یاساییە ناوی  ” serious disruption ”  کە بە کوردی ڕەنگە بە مانای ” لە کارکەوتنی جددی ” بێت ئەگەر وەرگێڕانی حەرفی بۆ نەکەین .  ئەم بڕگەیە زۆر لاستیکیانەیە و مانایەکی گشتی و فراوانی هەیە  بۆیە پۆلیس دەتوانێت بۆ هەموو شت بەکاری بهێنیت. هەر بە گوێرەی ئەم بڕگەیە پۆلیس دەتوانێت ڕۆیشتنی هێواشی خۆپیشاندەران ، ئەوانەی کە پرۆتێست دەکەن ڕاگرێت زۆریان لێبکات کە پەلە بکەن لە رۆیشتنەکەیاندا ، ئەگەر نەیکەن ئەوە دەتوانن دەستگیریان بکەن .

وەزیری ناوخۆ و هاوکارانی،  پرۆتێستی ئەم خەڵکە بۆ هەر مەبەستێك بێت بەتایبەت ئەوانەی کە لە ڕؤژانی دەوامدا دەکرێت پرس و مۆڵەتی پۆلیس ڕەت دەکەنەوە ، بە خۆپیشاندانی تێکدەر و خۆپەرستی لە قەڵەم دەدەن ، دەڵێن کاری خەڵك دەوەستێنێت و جووڵە هێواش دەکاتەوە .

برگەی ” لەکارکەوتنی جددی ” پێناسەی زۆری بۆ دەکرێت دەسەڵاتێکی زۆر دەداتە پۆلیس بۆ دەستوەردان کاتێک خۆپیشاندەران تاکتیکێك بەکاردەهێن، پۆلیس دەتوانێت  دەسەڵاتی خۆی بەکاربهێنن بۆ شکاندنی ئەو تاکتیکە.  بۆ نمونە ڕێپێوانی  خاو کە خۆپیشاندەران بەکاریان هێناوە بۆ وەستاندنی هاتوچۆ لە سەرانسەری بەریتانیادا.

گروپی  جەست ستۆپ ئۆیل ئەم هەنگاوەی حکومەتی ئیدانە کرد.. وتەبێژێک وتی: “ئێمە سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی یاساکانی ناڕەزایەتی یاخود دەسەڵاتی پۆلیس چەندە بەهێز بێت  ئەو یاسایانە جێبەجێ بکات، بێهیوا نابین و بەردەووام دەبین .” لایەنگرانی ئێمە  لەوە تێدەگەن کە ئەم چالاکییانە  شتێکی پەیوەندیدارە کاتێک ڕووبەڕووی برسێتی بەکۆمەڵ و مردنی بەکۆمەڵ و داڕمانی کۆمەڵگەی مرۆیی ڕێکخراو دەبینەوە.”

ڕیچارد کلارک تەمەن 49 ساڵ، کەسێکی جالاکی گروپەکە  وتی: حکومەت و مووچەخۆرەکانیان سەرقاڵی هێرشێکی جینۆسایدن بۆ سەر گەنجان و ئەوانەی کەمترین بەرپرسیاریان لە تێکچوونی کەشوهەوا لە سەرانسەری جیهاندا هەیە .   من پشتگیری ئەو کەسانە دەکەم کە بەرەنگاریی سیستەمی گەندەڵ و بێمانا دەبنەوە، تەنانەت ئازادی و بژێوی ژیانی خۆم وەک مامۆستایەک دەخەمە مەترسییەوە”.

یاسای نوێ کۆمەڵێک دەسەڵاتی نوێ بەسەر خۆپیشاندانەکاندا بە پۆلیس دەبەخشێت.  بۆ نموونە  دەستوەردان لە دامەزراوەیەك کە  ژێرخانی وڵاتە  ئەگەری سزای 12 مانگی هەیە.   خۆپیشاندەران کە خۆیان بەیەکەوە قفڵ دەکەن، یان بە کەلوپەل یان بینایەکەوە، بە شەقامەکەوە خۆیان دەچەسپێنن، ئەمانە بە گوێرەی یاساکە دەتوانن شەش مانگ زیندانی بکرێن.

هەرەها پۆلیس دەسەڵاتی نوێی دەبێت بۆ ڕاگرتن و گەڕان بەدوای ئەو خۆپیشاندەرانەدا کە پێیان وایە بەڕێدەکەون بۆ ئەوەی ببنە هۆی ” لەکارکەوتنی جددی”. جۆرێکی نوێ لە فەرمانی دادگا ڕێگە بە دەسەڵاتداران دەدات کە ئەو کەسانەی بەشدارن لە گروپە ناڕەزایەییەکاندا لە هەندێک شوێنی دیاریکراودا بن، یان لەگەڵ کەسانی دیاریکراودا بن، یان بەکارهێنانی ئینتەرنێت بە جۆرێکی دیاریکراو لێیان قەدەغە بکەن.

چالاکییەکی راستەوخۆی گروپێکی ژینگە لە لەندەن

23/04/2023

دوێنی 5شەمە، 27/04، گروپێکی ژینگە کە 25 چالاکوان بوون کە پێشتر بۆ کردنی ئەم کارە هەر یەکەیان پشکیان لە کۆمپنایای پیترۆڵی بریتانی کڕیبووە توانییان بچنە ناو دانیشتنی ساڵانەی  خاوەنپشکەکانی ئەو کۆمپانیایەوە .

ئەم چالاکوانانە توانییان بۆ ماوەیەك بە کردنی قسەی خۆیان کۆبوونەوەکە ڕاگرن تاکو بە زۆرکردنیانە دەرەوە.  چالاکییەکەی ئەمان بە هۆی ئەوەوەیە کە ئەم کۆمپانیایە ناتوانێت بەڵێنەکانی پێشوی کە سەبارەت بە ژینگە کە لە گردبوونەوەکەی پاریسس-دا درابوو بەرێتە سەر .

یەکێك لە چالاکوانەکان هاواری کرد و وتی ” BP  ئاماژەیە بۆ بریتش پیترۆل، پێویستە واز لە هەڵکۆڵین و پشکنین بۆ نەوت و غاز بهێنێت و پارەی ئەو زیانانە بداتەوە کە لە ئاستی جیهانیدا دەیگەیەنن. قازانجی گەوەرەی نەوت  لە سەر حسابی خەڵك  ملیارەها دۆلار ڕیکۆردی شکاندووە،  هاوکات ئەو نەوت و غازەشی کە  دەیفرۆشن بوەتە هۆی خوڵقاندنی خراپترین کەشیوهەوا و هەرەسهێنانی ژینگەش”.کۆمپانیای پیترۆلی بریتانیا تەنانەت مەترسی مردنی زۆرێكی لە ڕومەیلەی خواروی عێراق دروستکردنووە بە هۆی سوتاندنی غازەکەوە کە خەڵکی توشی نەخۆشی کردوە لەوانە کوڕێك بەناوی عەلی حسەین جەلود کە ڕۆژی پێش ئەم دانیشتنە فراوانەی کۆمپانیاکە بووە قوربانی دەستی کۆمپانیاکە.

پۆلیسی ئەڵمانی داوای سزای زیاتر دەکات بۆ چالاکوانانی ژینگە

28/04/2023

نوێنەرانی پۆلیس و ئەندامانی دەسەڵاتی دادوەری و سیاسەتمەدارانی ئەڵمانیا داوای سزای توندتر بۆ چالاکوانانی کەشوهەوا دەکەن، لەوانە دەستبەسەرکردنی خۆپارێزی و زیندانیکردنی درێژخایەن، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ وەستاندنی ناڕەزایەتییەکانیانە.

ئەم هەفتەیە توندترین ناڕەزایەتی تا ئێستا لەلایەن گروپی هەڵمەتی هەڵبژاردنی نەوەی لێتزتێ (دوا نەوە)ەوە بەخۆیەوە بینیوە، سەدان ئەندامی ئەو گروپە لە کاتی قەرەباڵغی شەقامەکاندا کە خەڵك دەچن بۆ سەر کار یاخود دێنەوە  لە بەرلین دەیان ڕێگایان داخستووە.

پۆلیس بۆ سزادان و ڕێگەگرتن لە نارەزایی چالاکوانەکان داوای بەکارهێنانی ” مۆدێلی بەڤارییان ” دەکات  بۆ هەموو ئەڵمانیا .  ئەم مۆدێلە جیاوازە لە بەرلین چونکە سزاکان لەو دەڤەرە زۆر سەخت و توندن .

لە بەرلین زۆرترین سزای دەستبەسەرکردنی خۆپارێزی لە ئێستادا 48 کاتژمێرە. نوێنەری پۆلیس بە تۆڕی هەواڵی RND-ی وتووە: من ئەمە بە زۆر کەم دەزانم … ئێمە تەنها ئەم دۆخە کۆنتڕۆڵ دەکەین ئەگەر سزاکان توندتر بن.”

زیاتر لە ساڵێکە بەسەر دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکانی گروپی ” دوا نەوە” تێپەڕیوە  کە بە شێوەیەکی سەرەکی دانیشتن و خۆ چەسپاندنیانە بە زەوییەوە لە ڕێگای چەسپی دووقولییەوە  لەبەردەم هاتوچۆکەران و سەیارەدا.   کردنی ئەو چالاکییانە  نازناوی ” کلیماکلیبەر” یان “ستیکەری کەشوهەوا” بەو گروپە بڕاوە.

گروپەکە چەندین جار ڕایگەیاندووە، ئامانجی سەرەکییان ئەوەیە کە تیشک بخەنە سەر ئەوەی کە کارەساتێکی کەشوهەوا چەندە نزیکە، هەروەها فشارخستنە سەر حکومەت بۆ ڕێوشوێنی بەپەلەتر، بەتایبەتی ڕاگرتنی بەکارهێنانی سووتەمەنی بەردینی. هەروەها بۆ سنوردانانی لێخوڕینی سەیارە لە هایوەیەکاندا بە 80 میل لە سەعاتێکدا.

سەرەتای ئەم مانگە، سێ خۆپیشاندەری دیکە بە تاوانی ڕاگرتنی هاتوچۆ، هەریەکەیان چەند مانگێک زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا.   دادوەر، جولیا شمیت، بەشداربووانی بە کردنی کاری زۆرەملێ تۆمەتبار کرد، بەهۆیەوە گوایە دەیتوانی سزای سێ ساڵ بدات بەسەر گیراواندا.

ڕەخنەگران بەراوردیان کردووە لە نێوان ئەو سزایانەی کە بەسەر ئەندامانی گروپی  ” دوا نەوەدا”  سەپێندراون و  زۆر سووکترن کە بۆ ڕووداوەکانی هاتوچۆ دراون کە بەهۆی لێخوڕینی بێباکانە و خەڵک تێیدا گیانیان لەدەستداوە.

ئەندامانی حکومەت ئەم گروپەیان بەراورد کردووە بە تالیبان و نازییەکان و هێزی ئاسمانی بەریتانیا کە گروپێکی توندڕەوی چەپن کە لە ساڵانی حەفتاکان و هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا کاری تیرۆریان لە ئەڵمانیادا ئەنجام دا و  34 کەسیان کوشت.

مێژووی وێنەیی ١ی ئایار

 

 

 

 

يحتل أكثر من 6000 من السكان الأصليين من العديد من الشعوب المختلفة العاصمة الفيدرالية للإقليم الذي تهيمن عليه الدولة البرازيلية ، للصراخ ضد الإبادة الجماعية والإقصاء. احتراما لحقوقهم، وضد التعدين وتدمير الطبيعة واستغلالها وترسيم الأراضي. كل الدعم للشعوب الأصلية!

بیش از ۶۰۰۰ نفر از  بومی از بسیاری از خلق‌های مختلف، پایتخت فدرال قلمرو تحت سلطه دولت برزیل را اشغال می کنند تا علیه نسل کشی و محرومیت فریاد بزنند. از احترام به حقوق انها، علیه معدن، تخریب و بهره برداری از طبیعت و تعیین مرز زمین. حمایت از مردم بومی!

زیاتر لە ۶،۰۰۰ کەسی بوومی لە چەندین خەڵکی جیاواز پایتەختی فیدراڵی ئەو ناوچەیەیان داگیرکردووە کە دەوڵەتی بەڕازیل بەسەری زاڵە، بۆ هاوارکردن دژی جینۆساید و پەراوێزخستن. لەبەر ڕێزگرتن لە مافەکانیان، دژی کانزادەرهێنان، وێرانکردن و بەکارهێنانی سروشت و سنووردارکردنی زەوی. هەموو پشتیوانییەک بۆ خەڵکی بوومی.!