ئەرشیفەکانى هاوپۆل: كوردی – Kurdi

بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان

ئایە وەبەرهێنانی زیاتر و ئابووری قەبەتر دەتوانێت بارودۆخی ژیانی کرێکاران بە گوێرەی ئەو گەشەکردنە ئەمیش بباتە پێشەوە؟

زاهیر باهیر

١١/٠٩/٢٠٢٤

زۆرێك لە ئابووریناسەکان بەتایبەت ئابوریناسی گەورەی چەرخی ڕابوردوو جۆن مەینارد کینز لە سالی ١٩٣٠ دا وای پێشبینی دەکرد کە لە ماوەی چەندساڵی  دوایدا نشوونماکردنی ئابووری لە ڕێگەی وەبەرهێنانی زیاترەوە کرێی کرێکار زۆر بەرزتر دەکاتەوە و گیروگرفتی ئابوری لەڕێگای کارکردن و بەرهەمهێنانی زیاترەوە ، لابەلا دەبێتەوە.  ئەو پێشبینی دەکرد و دەی وت ”  لەسەردەمی نەوەکانمانا، لە وڵاتی گەشەکردوی ئابووریدا ستاندەری ژیان ٤ بۆ ٨ جار لە ئێستا  باشتر دەبێت”  تەنانەت پێشبینی ئەو تا ئەو ڕادەیە ڕۆیشت کە دەیوت دەوڵەمەند و هەژار خۆشی لە ژیان دەبینن و ٣ بۆ ٤ کاتژمێر لە هەندێك شوێندا ڕۆژانە کار دەکەن، بەمەش  وەختی زیادەیان دەبێت بۆ چێژ وەرگرتن لە وەختە بەتاڵەکانیان .

ئەوە ڕاستە کە لە وڵاتانی گەشەکردوی ئابووریدا سەعاتی کارکردنی ڕۆژانە هاتۆتە خوارەوە ، کرێی کار بەرزبووەتەوە، کرێکاران هۆڵیدەی دەکەن و هەندێك مافیان بەدەستهێناوە کە لە ساڵانی سییەکانی چەرخی ڕابوردوودا لێی مەحروم بوون ، بەڵام زۆر دوورە لەوەی کە کینز پێشبینی دەکرد . 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکیی یو ئێنی ڕێکخراوی کرێکارانی جیهانی هێشتا کرێکاران بڕی کارکردنی ڕۆژانەیان ٤٠ کاتژمێرە پیاوانی کرێکار ٤٦ سەعات لە ڕۆژێکدا کار دەکەن .  

هەرئەو  ڕێکخراوە هەفتەی ڕابردوو هۆشداری دا کە “پشکی داهاتی جیهانی کار کە نوێنەرایەتی ئەو بەشەی کۆی داهاتی کرێکاران دەکات، لە ساڵی ٢٠١٩ تا ٢٠٢٢ بە ڕێژەی ٠.٦  لەسەدا دابەزیوە و لەو کاتەشەوە وەک خۆی ماوەتەوە”.  لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، کە لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە کرێکاران داهاتی ٢.٤ تریلۆن دۆلار (١.٨ تریلۆن پاوەند)یان لەدەستداوە.  واتە دەبوایە ئەو پارەیە بخرایەتە سەر کرێی کرێکاران تاکو ژیانیان باشتر بووایە.  ئەم  پارە کاشەش بۆ کوێ چووە؟ ئاشکرایە بۆ زیادکردنی زیاتری قازانجی کۆمپانیا زەبەلاحەکان ڕۆیشتووە..

با لێرەدا ئاماژە بە یەکێك لە ئابووری گەورە و بەهێزی  وڵاتێک لە جیهاندا بدەین کە بریتانیایە .  بە گوێڕەی ئامارە نوێیەکان دەبینین لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە لاوازبوونی هێزی/ پاوەری موزایەدەی کرێکاران ڕوویداوە.  لە بەریتانیا گەشەی ڕاستەقینەی مووچە لە ساڵانی حەفتاکان و هەشتاکان بە تێکڕا ٢.٩% و لە ساڵانی نەوەدەکاندا ١.٥% و لە ساڵانی ٢٠٠٠دا ١.٢% بووە.  لەم ماوەیەدا گەشەی بەرهەمهێنان لە هەر کاتژمێرێکدا کە کاردەکات بە تێکڕا 2.1% بووە، لە ئەنجامدا زیادبوونی مووچە بە بەراورد بە گەشەی بەرهەمهێنان لە دواوە بووە.  تەنانەت لە دەیەی ڕابردوودا کاتێک کە کرێی ڕاستەقینە لە بەریتانیادا وەستاوە، بەڵام بەرهەمهێنان نەوەستاوە.

کەواتە بەگوێرەی واقیع و ئامارەکان پێشبینییەکەی کینز و سەراپای ئابووریناسە لیبراڵەکان کە بۆ داهاتووشی دەکەن کە چەندێ بەرهەمهێنان لە زیادییدا بێت لەپاڵ وەبەرهێنانی زیاتردا هیچ هیوایەك نادات کە سەعاتی سەرکار لە واقیعدا بێتەخوارەو، واتە ئەگەر کرێکاران لە ڕۆژێکیشادا ٥ سەعات کاربکەن هێشتا ئەوەندەی ٨ سەعاتەکەی پێشتر بەرهەمدەهێنن .

لە ئێستادا لەوە دەکات گۆڕانکاری لە یەك دوو دەیەیەکی داهاتوودا ڕووبدات کە زیرەکی دەستکرد مەیدانەکانی ئابووریی داگیرکرد ئیتر هێزی کرێکار لە کەمبوونەوەدا دەبێت و زۆربەیان بێ کار دەمێننەوە. لەم بارەشدا دەوڵەت ناچارە کە هەفتانە یا مانگانە بڕێك پارە بە هەموو کرێکارانی بەتاڵە بدات تاکو توانای کڕینی کاڵاکانی کۆمپانیاکانیان هەبێت دەوامی پێبدەن.

ئەنارکستییەکان و گەڕانەوە بۆ ئەشکەوت

ڕۆنان

١٠/٠٩/٢٠٢

کەسانێک کە خۆیان بە ئەکادیمیستی قودوە و لیدەر دەزانن وە کەسانێکیتریش ئەکادیمیست نین بەڵام ئارەزووی قودوەبوون و لیدەرییان هەیە و نایانەوێت ددان بە هەقیقەتی هزر و دنیابینیی ئەنارکیستیدا بنێن، چونکە لە دنیابینیی ئەنارکیستیدا شوێنێک بۆ خۆ بەڕابەرزانی و قودوەچێتی نییە. ئەوان بەئەگەری زۆر ڕەنگە درکی هەقیقەتی ئەنارکیزمیش بکەن بەڵام خۆشییان لێی نایەت، ئەویش لە بەر بەرژەوەندی تایبەت و نارسیستی و مەیلی قودوەچێتییان.
کەسانێکیتر کە تەمومژی ئایدۆلۆژی بینین و تێگەیشتنیانی لێڵ و پەرت کردووە ناتوانن هزر و دنیابینیی ئەنارکیزم درک بکەن. ئەمانە هەر کاتێک دەستبەرداری ئایدۆلۆژیا بوون، بەڵام مەیلی ڕزگاربوون لە سیستەمی چینایەتی و گەیشتن بە کۆمەڵگەی بێ چین و چەوسانەوەیان هەر تێدا ما، ئەوا هێواش هێواش دەکەونە سەر ڕێگەی تێگەیشتن لە بیری ئەنارکیزم وەک شاڕێگەی گەیشتن بە کۆتایی هێنانی چینایەتی و ستەم.
کەسانێکیتر سیستەمی سەرمایەداری بەجۆرێک بڕستی لێبڕیون تەنها فریای ڕاکردن بە دوای نانی ڕۆژدا دەکەون. ئەوان لەلایەک بیر و هۆشیان داگیرکراوە و وێنەی ئەبەدییەتی سیستەمەکە لە زیهنیاندا چەسپێندراوە، لەلایەکیتریشەوە کاتیان بۆ نەماوەتەوە بۆ بیرکردنەوە و تێڕوانینی ڕەخنەییانە و گەڕان بەدوای ڕزگاربووندا و ناتوانن وێنای هەبوونی کۆمەڵگە و ژیانێکی بێ چین و چەوسانەوە بکەن.
کاتێک ئەنارکیستەکان باس لە گەڕانەوە بۆ ژیانی سروشتی و سروشتێتیی ژیان و مرۆڤ دەکەن، لە بەرانبەردا کەسانێکی زۆر لەم سێ گرووپەی کە لە سەرەوە ئاماژەم پێدان بە مەبەست و بێمەبەست باس لە گەڕانەوە بۆ ژیانی ئەشکەوت و گەڕانەوە سەر پێمەڕە و داس ئامێرە سەرەتاییەکانیتر دەکەن و وا بانگەشە دەکەن یان وا وێنا دەکەن کە ئەنارکیستان دەیانەوێت بمانگێڕنەوە بۆ ژیانی کۆمەڵگەکانی سەرەتایی و کولەمەرگی و دەستبەرداربوونی تەکنەلۆجیای تەندروستی و گواستنەوە و هاتوچۆ و هەموو جۆرەکانیتری تەکنەلۆجیا.
وەک ئاماژەم پێدا هەندێک لەوان بە ئەنقەست و بە دژی ئەنارکیزم ئەو کارە دەکەن و دەیانەوێت وێنەی کەسانی ساویلکە و نەزان بۆ ئەنارکیستان بکێشن.
بێگومان ئەنارکیستان لایان وایە کە سروشتی مرۆڤ لەلایەن سیستەمی چینایەتییەوە شێوێندراوە و زۆرینە زەلیل و دەستەپاچە و ڕەنجدەر و چەوساوە کراون و لەجیاتی ناسینی هۆکارەکانی بارودۆخی ژیانی مەینەتباری خۆیان، نامۆکراون بە خۆیان وە خۆپەرستی و چاوچنۆکی لە بیر و هزریاندا چێنراوە و گەڕان بە دوای چارەسەری کەسی و دەست ڕاگەیشتن بە سەرمایەی پێویست وەک ڕزگاربوون کراوە بە ئەندێشەیان، جا ڕێگەی دەستڕاگەیشتن بە سەرمایە و چارەسەری کەسی هەرچییەک بێت. بێگومان سیستەمە چینایەتییەکە لە هەموو قۆناغ و سەردەمەکاندا هەزاران دەزگەی جۆراوجۆر و ڕێگەی هەیە بۆ خوڵقاندنی ئەو بارودۆخە. دامو دەزگا و دامەزراوە ئایینی و مەزهەبییەکان و دامەزراوە وەرزشی و مۆندیالەکان و سیستەمی پەروەردەوخوێند هەر لە دایەنگاوە تا دەگات بە زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییەکان و «مێدیا بە هەموو جۆر و ڕەنگەکانیانەوە» و ڕێکخراوە ئێنجیئۆکان و زۆر وەسیلەیتریش ئەو دامودەزگا و دامەزراوانەن کە ئەو خزمەتە بە سیستەمەکە دەکەن بۆ سایەداربوون و بەردەوامبوونی.
بێگوومان تەکنەلۆجیا وەک هەر شتێکیتری کۆمەڵگە لە لەیەن سیستەمەکەوە دەستی بەسەرداگیراوە و پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا لە جیاتی ئەوەی بخرێتە خزمەتی ژیانێکی شایستە بە مرۆڤ، قۆرغکراوە بۆ بەرژەوەندیی سەرمایەداران و کەڵەکەکردنی زیاتری سەرمایە، ئەم قۆرغکردن و بەکارهێنانە بەرژەوەندیخوازانەیەی تەکنەلۆجیا لەلایەن سەرمایەدارانەوە سەرباری ئەوەی چینایەتی و چەوسانەوەی تا ئەوپەڕی سنوور قوڵکردووەتەوە هاوکاتیش ژینگەی بە ڕادەیەک خراپ کردووە و هەسارەکەمان بە جۆرێک نەخۆشە ئەگەری مردن و کوژانەوەی هەیە.
بە جێگەی گەڕانەوە بۆ ژیانی سەرەتایی و کوللەمەرگی و ئەشکەوت و دەستبەرداربوونی کۆمەڵگەی ئێستا وەک ئایدۆلۆژیست و خۆ بە قودوەزانان بانگەشەی بۆ دەکەن، ئەنارکیستان خەباتی نەپساوە بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگەی نا چینایەتی دەکەن و دەیانەوێت تەکنەلۆجیا لە دەستی سەرمایەداران دەربهێنن و بیخەنە خزمەتی خۆشگوزەرانیی ژیان و بوژاندنەوەی هەسارەکە. چەمکی سروشتێتیی مرۆڤ و گەڕانەوە بۆ ژیانی سروشتی لەلایەن سەرمایەداری و چەپە خزمەتکارە ئایدۆلۆژیستەکانیەوە شێوێندراوە، گەر نا سروشتێتیی ژیان مەبەست لە کۆمەڵگەی ناچینایەتییە نەک گەڕانەوە بۆ ئەشکەوت. وە سروشتێتیی مرۆڤ مەبەست لە قبوڵنەکردنی سەردەستەیی و ژێردەستەبوون و سەرۆک و بەرۆکەو بە جێی ئەوە وەک یەکیی مرۆڤەکانە لە ماف و ژیاندا.

مانگرتنی کرێکاران لە ئیسرائیل  ڕاگیرا

03/09/2024

دوێنێ، دوو شەمە ، کە لەسەر بانگەشەی سەندیکایەکی سەرەکی ئیسرائیل مانگرتن لە کاتژمێری 6 ی سەر لەبەیانی بە کاتی ئیسرائیل دەستی پێکرد ، بەڵام هەر دوێنێ شەو  بە بڕیاری دادگە لە سەعات 2.30 سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی ئیسرائیل ڕاگیرا و ڕێگایان پێنەدرا کە بەردەوام بن لە مانگرتنەکەدا بە بیانوی ئەوەی کە مانگرتنەکە نایاساییە و زیان بە ئابووری ئەوێ دەدات.

مانگرتنی دوێنێی کرێکارنی ئیسرائیلی گەر چی درێژەی نەکێشا و بەداخەوەش بە زۆری هەر کرێکارانی کەرتی دەوڵەتی مانیان گرت بەڵام ڕۆڵی خۆی هەبوو ، هەر هیچ نەبێت ناڕەزایی و هەڕەشەیەکی گەورەی بۆ سەر حکومەتەکەی نێتەنیاهو دروست کرد.  دوای ئەوەش پاڵپشتێکی گەورەش بوو بۆ داخوازی ئاگربەستی و خێزان و دۆستانی دیلەکان.

هاوکاتیش ئەوە بەڵگەیەكە لە هەزاران بەڵگە کە بۆچی دەبێت دژایەتی دەوڵەت و دەسەڵات بکرێت، چونکە دەوڵەت هەموو شتێکی لە دەستدایە و هەر هەمووشی بە گوێرەی یاسا یاخود بە زۆر بەکاردەهێنیت لە مانەوە و بەرقەراربوونی خۆی و  سیستەمەکەدا ، کە خودی خۆی پایەی سەرەکییەتی.  دژایەتیکردنی سیستەمی سەرمایەداری بێ دژایەتیکردنی پایە سەرەکییەکەی چەمکێکی ئایدۆلۆژی ڕووتە و باشترین خزمەت بە سیستەمەکە و مانەوەشی دەکات .

مانگرتنی گشتیی لە ئیسرائیل لە سەعات 6ی ئەم بەیانییەوە دەستی پێکرد

02/09/2024

زیاتر لە نیو ملیۆن خەڵک لە سەر شەقامەکانە و هەندێك لە شەقامە سەرەکییەکانی تەلئەبیب لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە داگیر کراون.

سەرۆکی نقابە دەڵێت ” مانگرتنی گشیی زەروورییە بۆ لەرزاندنی پایەی ئەوانەی کە پێویستیان بە لەرزاندنە”  هاوکاتیش حکومەت داوای لە دادگە کردووە کە بە یاسا مانگرتنەکە ڕاوەستێنیت چونکە زەرەری زۆر گەورە لە ئابووری ئیسرائیل دەدات .

مانگرتنەکە بە هۆی کوژرانی 6 کەس لە دیلەکان و داخوازی ڕاگرتنی شەڕ، دەستی پێکردووە.  قسەکەری سوپای ئئسرائیلی دەڵێت کە هەر هێزەکانمان لە دیلەکان نزیکبوونەوە حەماس دیلەکانی کوشت .  ئەمەش ئەوەندەی دیکە خێزانی دیلەکان و خەڵکی تری شێتگیر کردووە ، چونکە گەر پێشتر ئاگربەستی بکرایە ژیانی ئەوانی دەپاراست.

.  قوتابخانە و شارەوانی و ئۆفیسەکانی حکومەت و هەندێك لە بزنسەکانی کەرتی تایبەتی و زۆرێك لە ستافی خەستەخانەکانیش داخران و کارمەندان و کرێکاران و دکتۆر و نێرس و مامۆستا و ئەوانی دکیکە بە مانگرتنەکەوە پەیوەست بوونەوە ، هاوکاتیش سەرەکی ترین فڕۆکەخانەی ئیسرائیل لە تەلئەبیب لە سەعات هەشتەوە داخراوە و نازانرێت کەی دەکرێتەوە.

بانگەشەی مانگرتنی گشتی  کرێکاران لە ئیسرائیل لە بەیانییەوە ، دووشەمە ، 02/09/24

01/9/2024

پاش ئەوەی کە 6 جەنازەی دیلەکانی ئیسرائیل لای حەماس دەستیان بەسەردا گیرا و گەڕێنرانەوە بۆ ئیسرائیل لە دوێنێوە گەورەترین خۆپیاشاندان لە تەلئەبیب دەستی پێکردووە لۆمەی نێتەنیاهو دەکەن کە ئەو دەیەوێت دەست بە پایە و پلەکەیەوە بگرێت و گۆێ بە ژیانی دیلەکان نادات .

 ئەم دیلانە ئەو دەقەیە لە لایەن حەماسەوە کوژراون کە هێزێکی ئیسرائیلی یا زۆر نزیكبووەتەوە لە تونێلەکەی کە ئەوانی تیدا بووە یاخود چوونەتە سەرەتای تونێلەکەوە.

لە ئێستادا کەس و کاری دیلەکان و هاوسۆزانیان و زۆرێکی دیکەی ئیسرائیلی زۆر بە جددی دژ بە نێتەنیاهو وەستاونەتەوە و داوای دەست لەکارکێشانەوەی دەکەن و لەگەڵ ئاگربەستیی. 

ئەم ئێوارەیەش نقابەی مەرکەزی ئیسرائیلیش بوو بە هاودەنگ و هاوپشتیان .  سەرۆکی نقابەی مەرکەزی داوای لە هەموو کەسێك لە ئیسرائیل کرد کە لە بەیانییەوە بە کاتی ئەوان سەعات 8ی بەیانی لە هەر شوێنێك کار دەکەن دەست لە کار بکێشنەوە و پەیوەست بەوانەوە بن .

ئەمەش هەنگاوێکی زۆر گەورەیە کە نقابەی ئەوێ دەینێت و نێتەنیاهو ناتوانیت پێداگری لەسەر بەردەوامی جەنگەکە بکات و مانگرتنی گشتی کرێکاران فەرامۆش بکات .  مانگرتنی گشتی کرێکاران لە هەر وڵاتێکدا تەنانەت گەر بۆ 24 سەعاتیش بێت هەر زۆر گرنگە.  هاوکاتیش ئەوە ناگەیەنێت کە ئەوانی تر کە کار ناکەن خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەردەبڕن ، چالاکییەکانیان بێ بایاخە .

تەنانەت خۆکوشتن-یش چینایەتییە و بە زۆری  پرسی سیاسییە و سسیاسەت مەدارانی لە پشتەوەیە

31/08/2024

ڕاپۆرتێکی نوێ سەبارەت بە ژمارەی ئەوانەی کە خۆیان دەکوژن لە دوو دەڤەری  بریتانیا: ئینگلتەرە و وێڵز  نیشانی دەدا کە ژمارەیان لە سەرکەوتندایە .  بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە ئامارە فەرمییەکان کە لەلایەن ڕێکخراوی خێرخوازی ڕێگریکردن لە خۆکوژی سامریتانسەوە، Samaritans ، بە “خراپتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا” وەسفکراون، دەریدەخەن لە ساڵی 2023 دا 6069 حاڵەتی خۆکوشتن لەو  دوو دەڤەرری بریتانیا : ئینگلەند و وێڵز ا تۆمارکراوە، لەکاتێکدا لە ساڵی 2022 دا 5642 حاڵەتی خۆکوژیی بووە.

ئەم ژمارەیە بەرزترین ڕێژەیە لە ساڵی 1999 وە کە سێ لەسەر چواری گیانلەدەستدانی پیاوان بوون، بەڵام بەپێی ئاماری ساڵانەی فەرمانگەی ئاماری نیشتمانی، ڕێژەی خۆکوشتنی ڕەگەزی مێینە گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی لەدوای ساڵی 1994ەوە.

 ڤاهێ نافیلیان،  ، Vahé Nafilyan بەرپرسی داتا و شیکاریی بۆ چاودێری کۆمەڵایەتی و تەندروستی لە ONS وتی: “ڕێژەکان لە سەرجەم گروپە تەمەنییەکان بە بەراورد بە ساڵی 2022 زیادی کردووە، بەتایبەتی لەنێو ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان 45 بۆ 64 ساڵدایە” . ئاماژەی بەوەشکردووە، ” رێژەی خۆکوشتن یان زیادی کردووە یان وەک خۆی ماوەتەوە لە هەریەک لە نۆ ناوچەی ئینگلتەرەدا، بەڵام باکووری ڕۆژئاوا گەورەترین بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.  خۆکوشتن کاریگەرییەکی وێرانکەر لەسەر تاکەکان، خێزانەکان و کۆمەڵگەکان بەجێدەهێڵێت، ئێمەش بەردەوام دەبین لە چاودێریکردنی تۆمارکردنی خۆکوشتن، بۆ پشتگیریکردن لە کارەکان بۆ پاراستنی کەسانێك کە لە مەترسیدان”.

جاکی مۆریسی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری کاریگەری لە کۆمپانیای سامریتانز، وتی: بە پشتبەستن بەم ژمارانە، زیاتر لە 900 کەس بە خۆکوشتن لە ماوەی 55 ڕۆژدا گیانیان لەدەستداوە لە دوای دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێ . حکومەت پێویستی بەوەیە ئەولەویەتەکانی خۆی ڕاست بکاتەوە، چونکە ژیان لەسەر ئەوە پەیوەستە”.

لەندەن کەمترین ڕێژەی خۆکوشتنی لە هەموو ناوچەکانی ئینگلتەرا هەبووە. ڕێژەی خۆکوشتنی ژنان لە سەرانسەری ئینگلتەرا و وێڵز 5.7 لە هەر 100 هەزار کەس بووە. ڕێژەکە بۆ پیاوان 17.4 لە هەر 100 هەزار کەس بووە بەڵام بۆ 25.5 بۆ پیاوانی تەمەن 45 بۆ 49 ساڵ بەرزبووەتەوە. وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و چاودێری کۆمەڵایەتی دەڵێت: هەموو خۆکوشتنێک کارەساتە و ئەم ژمارانە بەڕوونی ڕەوتێکی نیگەرانکەر نیشان دەدەن، کە ئەم حکومەتە پابەندە بە پێچەوانەکردنەوەی.

سیاسەتی حوکمڕانانی بریتانیا بە تایبەتی لە ساڵی 2010 بە زۆری هێڕش کردن بووە بۆ سەر کرێکاران و هەزژاران بە بڕینی بیمەکان و کەمکردنەوەیان و داخستنی چەند بەشێك لە خەستەخانەکان و بوونی نوقسانی ژمارەی  دکتۆر و نێرس ، نەبینینین و نەبوونی چارەسەری تەواو بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی دەرونییان هەیە  و داخستتنی سێنتەرەکانی گەنجان و نەدانی نانی بەیانی بە منداڵان کە لە قوتابخانە سەرەتاییەکاندان ، ئەوانەی کە باوك و دایکیان یا یەکێکیان کار دەکەن بەڵام داهاتیان کەمە هەروەها گرانبوونی پێداویستیەکانی ژیان و بۆردمانکردنی بە لێشاوی منداڵان و گەنجان لە کوڕ و لە کچ  بە کردنی ڕێکلامەی بەرەدوام لە ڕێگای میدیای فەرمی و سۆشیال میدیاوە  و نمایشکردنی  شتی جوان و نوێوە، بەرزبوونەوەی لیستی بینینی دکتۆرە پسپۆرەکان سەبارەت بە نەخۆشەیە مەترسیدارەکان  …. ئەمانەو زۆری تر کە هەر هەموو پرسی چینایەتییە و سیساسەتی حکومەتە و سیاسەتمەدارانی لە پشتەوەیە .

زانیارییەك کە جێی تێڕامانە !!

زاهیر باهیر

30/08/2024

نەك هەر ئێمەیەك کە لێرە، لە بریتانیا، لە دایک نەبووین و گەوەرە نەبوین ، لەوە دەکات کە زۆرێکی ئەوانەشی کە لێرە لە دایک بوون ئەو زانیارییە نەزانن.

ئەمڕۆ کەوتم بەسەر وتارێکی ڕۆژنامەی گاردیاندا کە باس لە شتێك دەکات کە من بەش بەحاڵی خۆم نەك هەر نەمزانی بوو بەڵکو هەرگیز ئاوەزیشم بۆی نەدەچوو. باسی بەسەرهاتی ژنێکی 51 ساڵە ، کە نمونەی هەزارانی دیکەیە لە دەستدرێژی کردنە سەریان ، کە لە تەمەنی 13 و 14 ساڵیدا کوڕێکی 22 ساڵ [ وتارەکە ناڵێت دەستدرێژی کراوەتە سەر ] جنسی لەگەڵدا کردووە ، ماوەیەک لەمەوبەر چووە شکاتی لای پۆلیس لە کوڕەکە کردووە ، کوڕەکە لە لایەن پۆلیسەوە لێپرسینەوەی لێکراوە و دانی بەوەدا ناوە کە ئەوە وابووە ، بەڵام پۆلیس هیچ لێپرسنیەوەیەکی دیکەیان لەگەڵدا نەکردووە  و سزایەکیان نەداوە.

بۆچی ؟ لە بەر ەئەوەی یاسایەکی 1956 هەیە سەبارەت بە جنس لەگەڵ کچانی منداڵدا کە دەڵێت ئەگەر کوڕێك جنسی لەگەڵ کچێکی منداڵدا کرد ئەوەندەی کە کچەکە لە ماوەی ساڵێکدا شکاتی لێنەکات ، کوڕەکە بێ تاوان دەردەچێت ، گەرچی کچەکە لە خودی یاسادا هێشتا هەر بە منداڵ حساب دەکرێت.

ئەمە دەقی یاساکەیە  کێشەیەك کە لە ئەنجامی یاسای تاوانە سێکسییەکانی ساڵی 1956 دێتە ئاراوە، کە بڕیاریدا دادگاییکردنی تاوانی جووتبوونی سێکسی لەگەڵ کچێکی خوار تەمەنی 16 ساڵ، کە کاتێک کچێکی تەمەن 13 بۆ 15 ساڵان بە شێوەیەکی ڕاستی ڕەزامەندی دەربڕیوە (هەرچەندە وەک منداڵ نەیانتوانیوە لە یاسادا ڕەزامەندی دەرببڕن)، “ناتوانرێت زیاتر لە 12 مانگ دوای ئەو تاوانەی کە تۆمەتبار کراوە دەست پێبکرێت”.

ئەوەی کە منی توشی سەرسوڕمان و سەرەگێژە کرد چۆن  پاش ئەم هەموو ساڵانە کە حیزبی کرێکارانیش چەند جارێک هاتوونەتە سەر حوکم ئەو کاتەش زۆر چەپتر بوون لە ئێستا، کەچی هەتا ساڵی 2003 ئەو یاسایە هەر وا مایەوە؟؟ بە مەرجێك پارتی لەیبەر  لە ساڵی 1997دا بۆ جارێکی دیکە هاتنەوە  سەر حوکم و 13 ساڵ خەڵکییان ڕەتان .

 لەگەڵ ئەوەشدا گەر چی لە ساڵی 2003دا یاساکە گۆڕرا بەڵام هەتا یەکی ئایاری 2004 جێ بەجێنەکرا ئیتر لەو کاتەوە حسابێکی تایبەتی بۆ ئەو کێشەیە دەکرێت .  زۆر سەیرە شتی ئاوا دەبینرێت کە هێشتا یاسای پیا و پیاوێتی  پیاوسالاری لە زۆر ڕووەوە وجوودی هەیە. 

نقابەی سایەقی قیتارەکانی نێوانی لەندەن و شاری ئێدەنبرەی سکۆتلەند ( ئەسلیف)  داخوازییەکەیان بردەوە 

30/08/2024

ماوەیەکی زۆرە کێشەی نێوانی نقابەی سایەقی قیتارەکانی نێوانی لەندەن و شاری ئێدنبرە لە ئارادایە سەبارەت بە دانانی ستافی زیاتر و هەلومەرجی سەر کار .  لەم بارەشدا ئەم سایەقانە چەندەها ڕۆژ پێش ئێستا لە مانگرتن و نەکردنی ئۆڤەرتایمدا بوون . دوو هەفتەش لەمەوبەر بریاریان دا کە لە بەیانییەوە 31ی مانگ هەتاکو 10/11 ، نۆڤەمبەر، 22 ڕۆژ مان بگرن .  بەڵام دوێنێ نقابەکەیان ، ئەسلیف، دوای ماوەیەکی زۆری وتووێژ لەگەڵ کۆمپانیای خاوەن قیتارەکاندا توانرا بگەنە ڕێکەوتنێك کە بە قازنجی کرێکارەکانە و مانگرتنەکەیان هەڵوەشاندەوە.

لە لایەکی دیکەوە 650 ستافی پشکنینی پەساپۆرت لە فڕۆکەخانەی هیسرۆ ، تێرمیناڵی 2، 3، 4، 5 و شوێنی دیکە لە سەر سنورەکان لە بەیانییەوە ، 31ی مانگ بۆ ماوەی 4 ڕۆژ لە مانگرتندا دەبن دوای ئەوەش ئەوان بە گوێرەی گرێبەستەکەیان کار دەکەن واتە کاری زیادە و ئۆڤەرتایم ناکەن هەتا 22ی مانگی سێبتەمبەر   .  کێشەی ئەمانیش لەگەل خاوەنکاردا ، کۆمپانیاکەدا، سەبارەت بە پرسی هەلومەرجی سەر کار و بڕیاری کارکردنە کە مرونەی تێدا بێت کە ئەمەش لە قازانجی کۆمپانیاکەیە .  ئەم کارمەندانە لە مانگی نیسان و ئایار و حوزەیراندا 7 ڕۆژ مانیان گرتووە..

پەیوەندییە تایبەتییەکەی نێوانی بریتانیا و ئەمەریکا لە مەترسیدایە

30/08/2024

ڕاوێژکاری سەرەکی داهاتوی ئاسایشی نیشتمانی ،  دۆناڵد ترامپ، ڕۆبێرت ئۆبراین،  حکومەتی بریتانیای ئاگەدار کردەوە ئەگەر حکومەتی برتیانی گەمارۆی چەکەمەنی بخاتە سەر ئیسرائیل و پێداگری لەسەر بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتی لەسەر  نێتەنیاهو بەکاربهێنیت و لێکۆڵینەوەکە نەوەستێنێت،  ئەوە ئەو پەیوەندیە تایبەتییەی نێوانی هەردوو حکومەت نامێنێت و ئەمریکا گەمارۆی چەک و فڕۆکەی ئیف 35 دەخاتە سەر بریتانیا .

ئۆبراین بە ئاشکرا ئینزاری دا بە حکومەتی بریتانی کە پرۆژەی ئێف 35 کە پرۆژەیەکە و هەردوولایان کاری لەسەر دەکەن ، گەر هەڵوێستیان بەرانبەر حکومەتی ئیسرائیلی ئاوا بێت کە لە سەرەوە نوسیومە ، ئەوان تەگەرەی تێدەخەن و پرۆژەکە دەوەستێنن .  هاوکاتیش ئەوەی وت کە حکومەتی بریتانی  ڕووبەڕی کارایی فشاری کۆنگریس دەبنەوە کە مەترسی دژ بوونە بە بریتانیا بە بۆیکۆتکردنی حکومەتی بریتانی لەلایەن کۆنگریسەوە .

هەڕەشەکەی راوێژکاری حکومەتی ئایندەی ترامپ لەوێوە سەرچاوەی گرتووە کە حکومەتی پارتی کرێکارانی بریتانیا  تا ئێستا بڕیاری ڕاگرتنی مۆڵەتی هەناردەکردنی چەکی بۆ ئیسرائیل نەداوە، بەهۆی نیگەرانییەکان لەوەی کە ڕەنگە یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی لە شەڕی غەززەدا پێشێلکرابێت.

ئۆبراین لە لێدوانێکیدا بۆ دامەزراوەی بیرکردنەوەی ئاڵوگۆڕی سیاسەت، داوای لە حکومەتی بەریتانیا کرد هەموو هەوڵێک بدات بۆ داخستنی لێکۆڵینەوەکانی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان، دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی  (ICC)   لە ئیسرائیل، ئەو دەزگایەی – کە داواکاری گشتی بریتانی، کەریم خان سەرۆکایەتی دەکات – نێتەنیاهۆ و وەزیری جەنگی ئیسرائیل و سێ سەرکردەی گەورەی حەماسی تاوانبار کردووە .

ئۆبراین دەوام بە هەڕەشەکانی دەدات و دەڵێت :  ئەگەر گەمارۆی چەک لە بەریتانیا بسەپێندرێت بەسەر ئیسرائیلدا “ئەگەری ئەوە هەیە کە درزێکی جددی هەبێت لە نێوانی ئیدارەی حوکمرانی بریتانی و ئەمەریکییدا ، جا ئیدارەی هاریس بێت یان ترەمپ، لە نێوان بەریتانیا و ئەمریکا و من زۆر بە وریاییەوە هەنگاو دەنێم”.

ئاماژەی بەوەشکرد: فڕۆکەی ئێف 35 پڕۆژەیەکی هاوبەشە و بڕیارە بەردەوام بێت لە چوون بۆ ئیسرائیل گرنگ نییە تورکیا، بەریتانیا یان هەر وڵاتێکی دیکە پەیوەندی بەوەوە هەبێت. هەتا ڕقیششت لەوە دەبێتەوە کە دۆخێک ببینیت کە بەریتانیا چیتر هاوبەش نەبێت لە پڕۆژەی F-35 یان پلاتفۆرمە پێشکەوتووەکانی تردا بەهۆی گەمارۆیەکی زۆر خراپ بۆ سەر ئیسرائیل. ” .. “دەرئەنجامەکانی گەمارۆی چەک لەسەر ئیسرائیل شتێکە کە بەریتانیا بەڕاستی پێویستە بیری لێبکاتەوە لە کاتێکدا کە ڕوسیا و چین مەترسییەکی گەورە بۆ ڕۆژئاوا دروست دەکەن.” ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرێک لە تەکنەلۆژیای گرنگ و نوێ کە بەریتانیا پشتی پێدەبەستێت، ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ئیسرائیلەوە دێت.”

ئەوەی گرنگە ئێمەی خوێنەر بیزانین ئەوەیەکە کە بزانین بریتانیا ئەو وڵاتە سەربەخۆیە نییە کە ئێمە دەیزانین ، ئەمان لە زۆر ڕووەوە پاشکۆی ئەمریکا و سیاسەتی ئەمەریکان،  بۆیە دوور نییە کە  حکومەتی بریتانی پاشەکشە بکات لەوەی کە لە پێناوی ” مافی مرۆڤدا” دەیکات .  هاوکاتیش ئایا دەزانیت گەرچی بریتانیا هێزی نوەوی هەیە بەڵام ناتوانێت پەەنجەی پێدا بنێت گەر پیویستی کرد ، بە بێ مۆڵەتی ئەمەریکا؟ واتە دەبێت ئەمەریکا ئۆکەی بکات ئەو کاتە دەکرێت و دەتوانرێت کە ئەنجام بدرێت .

U.S. Air Force F-35A Lightning II Joint Strike Fighters from the 58th Fighter Squadron, 33rd Fighter Wing, Eglin AFB, Fla. perform an aerial refueling mission with a KC-135 Stratotanker from the 336th Air Refueling Squadron from March ARB, Calif., May 14, 2013 off the coast of Northwest Florida. The 33rd Fighter Wing is a joint graduate flying and maintenance training wing that trains Air Force, Marine, Navy and international partner operators and maintainers of the F-35 Lightning II. (U.S. Air Force photo

ئایە شەڕی نێوانی حیزبوڵا و ئیسرائیل ڕوودەدات ؟

زاهیر باهیر

28/08/2024

بەیەککردن و یەكێتی و یەکڕیزیی.  لە سەراپای شتەکانی دیکەدا وەکو نانەوەی جەنگ و گرانی و دەمکوتکردن و سەرکوتکردنی نەیاران و چەوساندنەوە و ڕوتاندنەوەی ئەو میللەتەی کە بانگەشەی نوێنەرایەتی و خۆشگوزەرانی بۆ دەکەن، گرنگی دان بە دەزگە سەرکوتکەرەکانی سیخوڕی و سەربازی و پۆلیسی و دروستکردنی ئەیجنت و لایەن وەکو بەکرێگیراویان…تد هەمو ئەمانە ڕەوایە و شیاوی کردنن و هەمیشەش دەکرێن.

دوای بەیەکادانەکەی ڕۆژی یەکشەمەی ڕابوردوو، 25/08/2024 ، و هێڕشی حیزبوڵا بۆسەر ئیسرائیل و ڕەتدانەوەی ئیسرائیل، بارودۆخەکەی ئەوەندە مەترسسیدار کرد کە زۆربەمان چاوەڕوانی هەڵگیرسانی ئەو شەڕە بووین کە خەریك بوو لە گریمانەوە ببێتە ڕووداوی ڕاستیی.

لەگەڵ وتنی ئەوانەی سەرەوەشدا من رام وایە شەڕی نیوانی حیزبوڵا و ئیسرائیل گریمانێکی زۆر کەمی هەیە چونکە هیچ لایەکیان نە ئامادەن بۆی و نە خوازیارین، چونکە دەزانن بە زیانیان دەگەڕیتەوە.

هەرچی حیزبوڵایە دەیەوێت وەکو خۆی بمێنێتەوە و لاواز نەبێت، بەتەنگهاتنەوەی فەلەستین و حەماس لای ئەو، زیاتر گرنگ نییە لە مانەوەی خۆی.  حیزبووڵا دەزانێت ئیسرائیل و دەوڵەتەکەی واقیعێکی سەپێنراوە نە بەوان و نە بە کەس ناگۆڕرێت ، گەر ئەوان دژ بە نەمانی یا هەتا لاوازبوونی ئیسرئیل بوونایە باشترین هەلیان بۆ هاتە پێشەوە کە لە 7ی ئۆکتۆبەردا دەیانتوانی هاوکاری حەماس بکەن و کاریگەرترین  زەربە بە ئیسرائیل بگەیەنن کە لە کاتێکدا  ئیسرائیل چاوەڕوانی ئەوەی نەدەکرد کە ڕووی دا و چەند کاتژمێرێکیشی ویست تاکو هێزەکانیان بگاتە ئەو ناوچەیە .

لەمانەش زیاتر حیزبوڵا ئەو حەقیقەتەش دەزانێت کە زەحمەتە جەنگی لەگەڵ ئیسرائیل دا پێبکرێت .  جەنگکردنی لەگەڵیا جەنگکردنە لەگەڵ ئەمەریکا و سەراپای دەوڵەتەکانی ئەوروپا. حیزبوڵا لە ئێستادا ئەوەندە بەهێزە کە مەیدانی سیاسی و کۆمەڵایەتی لوبنانی گرتووە، بە شەڕەکەی دژ بە ئیسرائیل نەک هەر خۆی لاواز و پەرپووت دەبێت بەڵکو بارودۆخی لوبنانیش ئەوەندە خراپ دەبێت کە ژیان بۆ دانیشتوانەکەی نامێنیتەوە، لەولاشەوە وڵاتانی عەرەبی ئامادە نابن کە بێ هەلومەرجی گران و قورس هاوکاری بیناکردنەوەی لوبنان بکەن .

حیزبوڵا جەنگی مانەوەی دەکات هەم لەسەر ئاستی لوبنان و هەمو لەسەر ئاستی ناوچەکە.  ئەو ناو بەناو هێڕشانەی بۆ سەر ئیسرائیل و هەڕەشەکانی تەنها بۆ سەرمایەی سیاسییە و لۆف و دەورانێکە هەم لە جەماوەرەکەی خۆی دەدا و هەم لە فەلەستینییەکان و لایەنە ئیسلامییەکانی دیکەش .  حیزبوڵا مانەوەی زۆر پێباشترە لە شەڕێکی دۆڕاو و تیاچوونی .  حەسەن نەسروڵا ئەمانە باش دەزانێت بۆیە هەتا بۆی بکرێت خۆی لەو شەڕە لادەدات .

هەرچیش ئیسرائیلە ، جەنگی لەگەڵ حیزبوڵا ئاسان نییە ، ئەو لە ئێستادا لە سێ بەرەی جەنگدایە، لەگەڵ ئێران ، لەگەڵ حەماس، لەگەڵ هاووڵاتیانی خۆی کە ڕۆژانە لەسەر شەقامەکانن و داوای وەستانی شەڕەکە و هێنانەوەی دیلەکان و دەست لەکارکێشانەوەی سەرەك وەزیران و حکومەتەکەی دەکەن . لە لایەکی دیکەوە نێتەنیاهو دەزانێت کە ئەمەریکا و بریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا ئەوەیان ناوێت ، شەڕکردن لەگەل حیزبووڵادا ئاسان نیە .

 حکومەتی ئیسرائیل لە ئێستادا 80 هەزاری لە دانیشتوانەکەی کە دەکەونە ژێر لوولەی تۆپەکانی حیزبوڵاوە  گواستۆتەوە و گەر شەڕەکە دەست پێبکات ئەوە ژمارەی ئەوانەی کە کارایی جەنگیان لەسەر دەبێت و دەبێت بگوێزرێنەوە هەر زۆر دەچێتە سەرەوە.  لەمەش زیاتر گریمانی هاتنە ناوەوەی ئێرانیش هەیە و هەروەها خۆپیشاندانی گەورە لە دژی شەر بە تایبەت لە لایەن هاووڵاتیانی ئیسرئیل و وڵاتانی ئەوروپا و هەندێك لە وڵاتانی دیکەی  دونیاوە ، ئەمە جگە لەوەی کە لایەنەکانی دیکە کە سەر بە ئێران-ن ئەوانیش گورزی خۆیان لە ئیسرائیل دەوەشێنن.

کەواتە بڕیاردانی جەنگەکە نە بۆ حیزبوڵا و نە بۆ ئیسرائیل ئاسان نییە ، تا ڕادەیەك بڕیارێکی خۆکوژییە . بەڵام وەکو لە سەرەتاشدا وتم حیزب و دەوڵەت و سیاسییەکان هەموو خراپەکارییەکیان لێدەوەشێتەوە هیچ شتێك لایان نا ئاسیی و ئەستەم نییە.

Zaherbaher.com

Israeli Prime Minister Benjamin Netanyahu looks on as the US Secretary of State gives statements to the media inside The Kirya, which houses the Israeli Defence Ministry, after their meeting in Tel Aviv on October 12, 2023. Blinken arrived in a show of solidarity after Hamas’s surprise weekend onslaught in Israel, an AFP correspondent travelling with him reported. He is expected to visit Israeli Prime Minister Benjamin Netanyahu as Washington closes ranks with its ally that has launched a withering air camp