هەژێن
سەرنجداندنێکی ڕەخنەیی له پەرتووکۆکەی “نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی/ بەشی پازده‌هه‌م
سێهه‌م: گرنگی له‌دایکبوونی دیدێکی دیکه بۆ سیاسه‌ت‌و پێداویستی له‌دایکبوونی نوخبه‌یه‌کی سیاسی نوێ ل٣٨
کاتێك ئه‌م سه‌ردێڕه یا سه‌ربابه‌ته دەخوێنیته‌وه، بێ سێ و دوو ده‌گه‌ڕێیته‌وه سه‌ر ناوه‌نده جهیانییه‌کانی بنکه له ئه‌مه‌ریکا، که ساڵانه چه‌ندین ملیارد دۆلار خه‌رجی ڕاکێشانی لاوان له وڵاتانی جیهاندا بۆ به‌شداری له ڕامیاریی باو و به‌شداری له ده‌نگدانه‌کان و هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌که‌ن. له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌گه‌ر سه‌رنجی به‌شداریکردنی خه‌ڵکی له ده‌نگدانه‌کان له‌م سه‌ر تا ئه‌و سه‌ری دونیادا بده‌ین، ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، که له چه‌ند ساڵی ڕابوردوودا به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو به‌شداری و هۆگری خه‌ڵك بۆ ده‌نگدانه‌کان گۆڕینی ئه‌م لیست به‌و لیست، ڕووی له که‌می و هاتنه‌خواره‌وه کردووه و هه‌ر ئه‌مه‌یه، که نووسه‌رانی ده‌سته‌بژێرخواز و به‌رته‌ریخوازی هه‌راسان کردووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته که‌وتوونه‌ته خۆ و ده‌خوازن به گۆڕینی ده‌موچاوه‌کان، مژده‌ی داهاتوویه‌کی گه‌ش بده‌ن.
نووسه‌ران زۆر به وریاییه‌وه، خه‌ریکی مامه‌خه‌مه‌یی و هه‌وڵی ڕزگاکردنی ده‌سه‌ڵات له چوونه–ژێرپرسیارن، نه‌ك ده‌سه‌ڵاتداران، بۆیه ده‌یانه‌وێت به تاوانبارکردنی فڵان لێپرسراو و ده‌سه‌ڵاتدار به نه‌خوێنده‌واری و نه‌زانی و نه‌شاره‌زایی، ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری وه‌ك سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵی و سته‌م و بێرێزی به مرۆڤ له ژێرپرسیار ڕزگار بکه‌ن و ده‌سته‌بژێرێکی دیکه، بکه‌نه هه‌توانی زامه‌کان. زیاتر بخوێنەرەوە چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراجیدیایەك بۆ سبەی/ ١٥

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.