ئەرشیفەکانى هاوپۆل: كوردی – Kurdi

بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان

چەند سەرنجێکی ڕەخنەگرانە لەسەر پەرتووکی “گۆڕان و وەرگۆران” / 1

هەژێن

*24ی سێپتەمبەری 2010

بەشی یەکەم

بەرایی:

خوێنەرانی هێژا، ئەوەی کە بووە هاندەری نووسینی ئەم سەرنجانە لەمەڕ پەرتووکی (گۆڕان و وەرگۆران: جیهانبینییەکی شیکاریی هزریی و ڕامیاریی و کۆمەڵایەتیی بۆ فەلسەفەی یەکسانییخوازیی) نووسینی هێژا (دارا ئەحمەد)، داخوازی خودی نووسەر بوو بۆ سەرنجدان لەسەر پەرتووکەکەی، پێش بڵاوکردنەوەی چاپە نوێیەکەی. پاش ئەوەی کە سەرنجەکانم تەواو بوون، گەیشتمە ئەو بڕوایەی کە باشترە ئاڵوێری زانیاری و سەرنج و ڕەخنە لە بازنەیەکی گەورەتردا بێت، بۆ ئەوەی خوێنەرانیش هەم لە مشتومڕ و بۆچوونگۆڕینەوەکان ئاگاداربن و هەم ئاسانتر بتوانن بەشداری کارا بکەن، تاوەکو لەو ڕێگەوە بتوانین بەستەڵە هزریی و ئایدیۆلۆجییەکان بشکێنین و زەمینە بۆ نزیکبوونەوە و لەیەكگەیشتن و بەیەکدی ئاشنابوون لەبار بکەین.

لەوێوە کە، من وەك سۆشیالیستێکی ئازادیخواز [دژەسەروەر]ێك باوەڕم بە مارکسیزم [سۆشیالیزمی دەوڵەتی] نییە و کۆمونیزمیش ئەو وێناندنە، کە مارکسیستەکان لە خودی( مارکس)ەوە تا دوا کۆمونیستە دەسەڵاتخوازەکان بەدەستییانەوە داوە، باوەڕم پێی نییە و پێموایە هەڵەوگەڕاوی ئەفسانەی بەهەشتە و ئەو شێوازی پێگەیشتنە و پێداویستی دەوڵەت و دیکتاتۆری پارت و دەستەبژێری کۆمونیست (بەنێوی پرۆلیتاریا) و چۆنییەتی توانەوەی دەوڵەت لەو کۆمەڵگەدا، ئایدیالیستانەیە و لە لێکدانەوە و پاساوی ئایدیالیستەکان، بۆ گەیشتن بە بەهەشت و بەڕێوەبەرایەتی کاروبارەکانی ناو بەهەشت، دەچێت. ئەگەر بە وردی سەرنجی تێزی توانەوەی دەوڵەتی سۆشیالیستی بدەی، دەبینیت لە بوونەخواردنی کێشکەکانی بەهەشت دەچێت، کە بە پێی بۆچوون و گێڕانەوەکانی ناو قورئان، دەبنە خواردن بۆ بەهەشتیان و پاشان لە ئیسکوپروسکیان کێشکەخواردراوەکان چێ دەبنەوە و دەفڕنەوە سەر لکی دار و درەختەکان. ئایا دروستکردنی دەوڵەتێك و لە خۆوە توانەوەی لە چیرۆکە پوچگەراییەکانی بەهەشت ناچێت؟

ئەمە سووکایەتی نییە، ئەگەر بڵێم من مارکسیزم بە دونیاییکردنی ئایینەکان دەبینم و بەس. چونکە لە مارکسیزمدا مارکس و ڕابەرانی پاش وی، جێی خوا و پەیامبەرانی دەگرنەوە و دەبنە بتی پیرۆز و خوا کە لە ئاییەکاندا نیشانەی هۆشی سەروومرۆییە و شایانی پاشڕەوییە، دەستەبژێری کۆمونیستەکان و لەناویاندا ڕابەران و ئیدئۆلۆگەکانیان ئەم ڕێوشوێنە پایەبەرزە داگیردەکەن و دەبنە مامۆستا و فەرماندەری نەزانەکان ( نەزان لە دیدگەی ئەوانەوە). پاشان قۆناخبەندی مێژوو و شۆڕش و فەرماندانیان بە شۆرش و لێکدانەوەیان بۆ شۆڕش و ڕۆڵی کۆمونیستەکان و پارتەکەیان و پیرۆزی گوتەکانیان و دیاریکردنی دروستی و نادروستی هەر بۆچوون و هزر و تێڕوانێك یا هەر ئارەزووییەکی مرۆیی بە بەراورد بە دەقە پیرۆزەکان. دواجار ئاراستەکردنی چارەنووسی مرۆڤەکان و مێژوو بەو جۆرەی کە چەند کەسێك هێڵکارییان بۆ کێشاوە و ناچاربوون بە ملدان بەو نەخشانە وەك ڕاستییەکی بێچەندوچوون. ئایا ئەمە هیچ جیاوازییەکی لەتەك ڕێڕەو (مذهب) و ئایینەکان هەیە؟

بەم بەراییە کورتەوە، هەوڵدەدەم بەپێی توانای بۆچوونی کەسیی خۆم لەمەڕ ئەو بیرۆکانەی کە نووسەر بەنێوی “هزری نوێی کۆمونیستی” دەیانخاتە بەرچاومان، بخەمەڕوو.

سوپاسنامە و چەن پەیڤێك

نووسەر لە سەرەتای پەرتووکەکەیدا سوپاسنامە و چەند پەیڤێکی وەك پێشەکی بۆ پەرتووکەکەی نووسیوون، کە پاش خوێندنەوە و سەرنجدانەکەی من و ئەوانی دیکە هاتووەنەتە نووسین. بە خوێندنەوەی ئەم بەشە دیسانەوە سەرنجی دیکەم لە لا دروست بوون، لەوانە:

جگ لە هەندێک را و بۆچوونی سەرپێیی هەندێکیان زۆربەیان ئەرێنی بوون،

من بەم تێڕوانینەی نووسەر بۆ ڕا و بۆچوونی نەرێنی هەندێك، کە وی بە سەرپێییانە نێویان دەبات، لەسەر شێوازی بیرکردنەوەی خۆی، بۆچوونی نەرێنیم لە لا دروستبوو. چونکە ئەمە باوترین و کۆنترین شێوازی بیرکردنەوەی ناو ڕەوتێکی هزرییە کە وی دەیەوێت ڕەخنە لە خەوشەکانی بگرێت و هەر ئەم خەوشەیە بووەتە هۆی دۆگمبوونی و ڕێسایی (سوونەت) بوونی سێکتاریزم لە کۆمونیزمی مارکسیستیدا. کاتێك کە من ڕوو لە کەسانێك بنێم و چاوەڕێی دەربڕینی بۆچوونیان لێ بکەم، پێویستە بەبێ هەڵاواردن بۆچوونەکانیشیان بە هەند وەربگرم و لە سوپاسنامەدا سووکایەتییان پێ نەکەم [هەندیك ڕا و بۆچوونی سەرپێیی]. ئایا ئەمە ڕەنگدانەوەی نائاگایانەی ئەو بۆچوونە نییە، کە دەڵێت “ئەوەی لەتەکم هاوڕا نییە، دوژمنمە”؟

رێکخراوبوونی هەر ڕەوتێکی نوێش کە لەژێر ڕۆشنایی یا کاریگەریی ئەو هزرە نوێیەدا دادەمەزرێ ناتوانێ لە دەرەوەی یا دوور لە شێوە رێکخراووبونی کۆمۆنەیی کە رێکخراوبوونی رەسەنی هزر و فەلسەفەی کۆمۆنیستییە خۆی دروست بکا.

بەداخەوە نووسەر وەك ئەوانی دیکەی پێش خۆی لە نێوان واژەکانی( کۆمون و کۆمۆن ، کۆمونیزم و کۆمۆنیزم) جیاوازی نەکردووە. لێرەدا مەبەستم لە باری زمانەوانی نووسینەکە نییە، چونکە ئەو هەویرە ئاوی زۆر دەکشێت، بەڵکو تەنیا مەبەستم لە ڕووی (چەمكتێگەیشتنی فیلۆسۆفیی و واتاسازی)ەوە ئەم دوو واژەیە بە نموونە دەهێنمەوە، کە (کۆمۆن Common) وەك (Common Language، Common-law) بە واتای (ناوکۆیی) دێت و (Commune) و (Communism) لە ڕووی واتای پەتی وشەوە بە واتای شارەوانی و شارەوانیخوازی دێن و لە ڕووی ڕامیارییەوە بە واتای کۆمەڵگەی یەکسان و یەکسانیخوازی دێن. پرسیارێك کە لێرەدا یەخەمان دەگرێتەوە، بۆچی هەموو ڕەوتە کۆمونیستییە ماركسیستەکانی کوردستان خۆیان بە “کۆمۆنیست” ناوکۆگەرا ناودەبن، لە کاتێکدا کە لە 1848 تا هەنووکە نەك کۆمونیستەکان بە دوای خاڵی ناوکۆیی نێوان تاك و گروپەکانیاندا نەگەڕاون، بەڵکو بەردەوام وەك بۆمبی هێشوویی پارچە پارچە تر بوون و لە یەکتر دوور کەوتوونەتە و لەبەر دەسەلاتخواییان ئەوەندەی جەنگی یەکتریان کردووە، لە ملیۆندا یەکی ئەوە جەنگی سیستەمە چینایەتییەکەیان نەکردووە، هەر ئەم هۆیەشە ئاوای کردووە، کە هەموو مانگێك، گروپێك لە پارتێك جیابێتەوە و هەموو ساڵێك، پارتۆکەیەك لە شار و شارۆچکەیەدا قوت بێتەوە.

(ڕێکخراوبوونی ئامادە و بانفەرمایی “حیزبیی”ی حیزب و رێکخراوە چەپ و کۆمۆنیستییە کلاسیکیی و بەناو نوێ و کرێکارییەکان کە وەك خێل خۆدەنونی، رێکخراوبوونی بێ سەروبەری دەستە و کۆمەڵە بچووک بچووک و پەرشوبڵاوەکانی دەستەگەرییەکان و ئەنارکیستەکان، رێکخراوبوونی بۆق ئاسای حیزب و لایەنە مزەورەکانی سۆشیال دیمۆکرات و سۆشیال ئەنەتەرناسیونال و سۆشیال نەتەوەیی و سۆشیال قەرەجیی و هەندێک لە لیبرالییەکان کە خۆیان بە بزاڤی چەپ و کۆمۆنیستیی ناوزەد دەکەن)

لەم نێوهێنان و نموونەهێنانەوەدا چەند نێو و واژە داهێنانێك جێی سەرنجن و ناکرێت بازیان بەسەردا بدرێت. “چەپ و کۆمونیستەکان” ئەم دوو واژەیە لە ئەدەبیاتی مارکسیستەکاندا زۆر جار یەکی دەکرین و لە بری یەکدی بەکار دەبرێن، هەندێك جاریش بەم جۆرە دەکرێنە دەستە خوشك و دەستبرای یەکدی. ئەم تیکەڵکردنە بێ ڕوونکردنەوەیە، سەر لە خوێنەر تێکدەدەن و کاری ڕەخنەگریش دژوار دەکەن. ئەگەر چەپ، هەمان کۆمونیستەکانن، ئیدی پێداویستی ئەم دوو واژەیە لە یەك ڕستە و یەك پەرەگراف و لەیەك دەق و یەك جیهانبینیدا لە کوێدایە؟ ئەگەر دوو شتی جیاوازیشن، ئەز دەخوازم هەم چەپەکان بۆ ئێمەی خوێنەری ڕۆشن بکەنەوە، کە پێناسەی خۆیان و کۆمونیستەکان چۆن دەکەن، هەم کۆمونستەکان، چۆن پێناسەی خۆیان و چەپ دەکەن؟ مێژوو و فیلۆسۆفی دەرکەوتنیان بۆ کەی و چی دەگەڕێتەوە؟ دیسانەوە ئەگەر یەك واتایان نییە، کامیان پاش کامیان دەرکەوتووە، ئایا هۆی دەرکەوتنی ڕەتکردنەوەی ئەوی دیکەی پێش خۆیەتی؟

مەبەست لە رێکخراوبوونی بێ سەروبەری دەستە و کۆمەڵە بچووک بچووک و پەرشوبڵاوەکان، چییە؟ ئایا نووسەر خوازیاری ناوەندێتی ڕێکخراوبوون و ڕێکخراوەکانە و لە بەرامبەر ئەوەدا کە وی بە بێسەرەبەرەیی دەیچوێنێت، خوازیاری دیسپلینی پۆڵایینی لە چەشنی پارتی لێنینیستییە؟ ئەگەر نا، ئایا لە نێوان ئەوەی ئەو بە بێسەرەبەرەیی نێوی دەبات و ناوەندگەرایی و دیسپلینی پۆڵاییندا، ئەڵتەرناتیڤی دیکە شك دەبات یا دەخاتە ڕوو، کامەیە و جیاوازی لەتەك ئەوەی کە کۆمونیستەکانی پێش خۆی پەیڕەویان کردووە، چییە؟

دەستەگەرییەکان و ئەنارکیستەکان” ، یەکێك لە جیاوازییە بنەڕەتییەکانی ئەنارکیستەکان و مارکسیستەکان چ لە پراکتیك و چ لە تیئۆریدا، ئەوەیە کە ئەنارکیستەکان بە درێژایی مێژووی دەرکەوتنیان وەك ڕەوتێکی ڕامیاریی، هەوڵ و کۆششیان لەپێناو دۆزینەوە و بەکاربردنی میکانیزمگەلێكدا بووە، کە بەر بە دەستەگەری (سکتاریزم) بگڕن و یەکێك لە ڕەخنە سەرەکییەکانیان لە تێڕوانینی مارکسیستەکان، هەر لەو بارەوە بووە. چونکە دەستەگەری چەند هۆکار و دنەدەری هەیە؛ یەکەم، پاش و پێشی سەرهەڵدانی تیئۆری و پراکیك، کە لایئەنارکیستەکان بە پێچەوانەی مارکیستەکانەوە، تیئۆری بەرەنجامی پراکتیکە.

دووەم، دەسەڵاتخوازیی و شەڕە دەنووك لەسەر پلەو پایەی پارتیی و میریی، کە ئەنارکیستەکان بە پێچەوانەی مارکسیستەکانەوە، هەموو پێکهاتەیەك کە سەر و خواری هەبێت و تاکەکان بەسەر رابەر و رابەریکراودا دابەش بکات، ڕەتدەکەنەوە و هەر لێرەشەوە پێکهاتە قوچکەییەکان (hierarchy) لەوانە پارت و میرایەتی و دەوڵەت و ڕێکخراوە کرێکارییە باوەکان [ زەرد و ڕیفۆرمیستەکان] ڕەتدەکەنەوە.

سێیەم، گچکەیی گروپە ئەنارکییەکان، بۆ دەستەگەریی (سکتاریزم) ناگەڕێتەوە، بەڵکو بۆ پرسی ئاساییشی و بەرگرتن بە دەسەلاتگەری (Authoritarianism) و پاوانخوازیی (dominate) و ناوەندەگەرایی (centralism) دەگەرێتەوە، هەروەها گروپە ئەنارکییەکان وەك کار وچالاکی تەنیا گروپی راگەیاندن و هیچ ڕۆڵ و پێگەیەکی دیکەیان نییە. لە بەرامبەردا تاکە ئەنارکییەکان خۆیان لە گروپە کارییە لۆکاڵییە جۆراوجۆرەکاندا چالاكی دەکەن، چونکە لە بەرامبەر ڕێخکراوەی ڕامیاریی سەروو خەڵکیدا بەرتەری بە گروپی جەماوەری سەربەخۆداکان دەدەن و تەنانەت بێجگە ئەرکی راگەیاندنی هیچ ڕێوشوێنێکی تایبەتی بە گروپەکانی خۆیان نادەن و ناسپێرن.

لایەنە مزەورەکانی سۆشیال دیمۆکرات، راستییەکەی هەرچەندم کرد، لەم دەستەواژەیە تێنەگەییشتم، ئایا دەستەیەکی دیاریکراوی ناو ڕەوتە سۆشیالدێمۆکراتەکانە؟

سۆشیال ئەنەتەرناسیونال، ئەم دەستەواژەیە بەتایبەت ئەنتەرناسیونال لە نووسینی کوردیدا و لە هەمووی سەیرتر لەلایەن کۆمونیست و ڕۆشنبیرانەوە بەو جۆرە دەنووسرێت، کە نەك هەڵەیە، بەڵکو واوەتر لە هەڵە واتایەکی هەڵەیەتر بەدەستەوە دەدات، کە دەتوانین بە قورسکردنەوەی پیتی یەکەم (ئـ) ەبێتە “عەنتەرناسیونال” و کەم نین ئەو کەسانەی کە لە ڕووی ناشارەزاییەوە لە زمانە لاتینی و ڕۆمانییەکان، ئەو واژە و چەمکانە بەو شێوە دەردەبرن. لێرەدا هیچ گلەیی لە کەسانی ناشارەزا ناکرێت، بەڵام ناکرێت و ناتوانرێت دوو بەرە (کۆمونیستەکان) و (نووسەر و ڕۆسنبیرەکان) لە ژێر باری ڕەخنە و سەرکۆنە دەرکەین. چونکە ئەگەر بە هەر کۆمونیستێك بڵییت، سڵاو، دەلێت ئێمە “ئەنتەرناسیونالیستین”، دەستەبژێری ڕۆشنبیرانیش لە هەموو ڕستە و پەرەگرافێکدا وێنای خۆیان وەك توێژێکی بان و تەنانەت بانمرۆڤیش دەکەن.

ئەگەر مەبەستی کۆمونیستەکان و ڕۆشنبیران و نووسەران، چەمکی “نێونەتەوەیی” بێت، ئەوا بە (ئینتەر-Internationalism) دەستپێدەکا. ئەگەر مەبەستیشیان دژەناسیونالیسم بێت، ئەوا بە (ئەنتی-Anti-nationalism) دەستپێدەکا. ئەگەر مەبەست لەم دووانەش نەبێت، ئەوا دەربڕینە گشتییە نەشارەزایانەکە “عەنتەرناسیونالیزم” دەمێنێتەوە، کە لەو بارەشدا هەم بە واتای پۆزەتیڤ (سۆپەر نەتەوەییلای خودی ناسیونالیستەکان) و هەم بە واتای نیگەتیڤی (ملهوڕی نەتەوەییلای دژەناسیونالیستەکان) دێت.

سۆشیال قەرەجیی, سەرەتا وەك خوێنەرێك کە یەکەم جارە چەمك یا دەستەواژەی ئاوا بەرچاوم بکەوێت، بۆیە پێمخۆشە بزانم بۆ یەکەم جار کەی دەرکەتووە و لە چ لێکۆڵینەوەیەکی سۆسیۆلۆگی و رامیاریدا هاتووە، ئایا لە ناو ڕەوەندە (ڕۆما)کاندا بزاڤی سۆشیالیستی ڕامیاریی بە ئاراستەی کۆمەڵگەیەکی سۆشیالیستی جێگیر هەبووە و هەیە؟

ئەگەر لەو ناڕۆشنییانەی سەرەوە بگوزەرێم، ئەوا لێرەدا فرەتر وەك سووکایەتی دەیبینم و “قەرەجی” یەکێكە لەو دەستەواژە باوانەی ناو زمانی دەستەبژێریی و دەسەلاتخوازانەی کوردی، کە وەك کوتەك هەموو کات لە بەرامبەر ملنەدانی ڕۆما“Roms”کان بە سنوورە نەتەوەییەکان و باج و خەراج و یاساکانی سەروەری چینایەتی، بەرزکراوەتەوە.

لیبرالییەکان، ئەم واژەیە، بەم شێوە داڕشتنە هەڵە لە دەرکەوتنی چەمکدا دروست دەکات و چەمکی (لیبراڵ) دەبێتە چەمکێکی دیکە (لیبڕاڵی)، چونکە “لیبراڵییەکان” تەنیا دەتوانێت کۆی نێوی “لیبڕاڵی” بێت. بەڵام ئەگەر بمانەوێت هەڵگرانی هزری (لیبرالیزم) لە زمانی کوردیدا کۆ بکەینەوە، ئەوا لە دوو شێواز بەدەر نییە؛ لیبرالیستەکان یا لیبڕاڵەکان.

(… کە خۆیان بە بزاڤی چەپ و کۆمۆنیستیی ناوزەد دەکەن)، ئەوەندەی من ئاگادار بم، سۆشیالدێمۆکراتەکان و سۆشیال ئینتەرناسیونالیستەکان [ ئەگەر مەبەستی نووسەر سۆشیالیست ئینتەرناسیوناڵ بێت] و سۆشیال نەتەوەیی [ ئەگەر مەبەستی نووسەر نازییەکان و نەتەوەییە چەپەکان بێت] لیبڕاڵەکان، نەك خۆیان بە کۆمونیست نازانن، بەڵکو دژایەتیشی دەکەن و بڕواناکەم ئەندامانی خوارەوە و لایەنگرانیشیان هەڵەی وا بکەن و دژی پارتەکانی خۆیان پاگەندە بۆ کۆمونیزم بکەن. لە دەرەوەی ئەو باڵە چەپانەی دەسەڵاتخوازان، دوو نێو دەمێننەوە؛ سۆشیال قەرەجیی و ئەنارکیستەکان. وەك وتم سۆشیال قەرەجیی یا بوونی نییە و داهێنراوی نووسەرە یا ئەوەتا من لەو بارەوە زانیاریم نییە. ئەوەندەی دەگرێتەوە سەر ئەنارکییەکان، چەپ نین و هەروا بەبێ ڕوونکردنەوە و دیاریکردنی واتای چەمکەکە، ناچنە ژێڕباری کۆمونیزم و خۆیان بە کۆمونیستی ئازادیخواز و سۆشیالیستی ئازادیخواز نێودەبەن و بە دیاریکراویش ئاراستەیەك لە ئەنارکیزم خۆی بە کۆمونیزمی ئازادیخواز پێناسە کردووە.

لەبەرئەوە بێجگە لەو پارتانەی کە هەڵگری پاشگری”کۆمۆنیست”ن، ڕیزکردنی ئەو نێوانەی دیکە لەو پەیوەندەدا هیچ واتابەخش نییە و زیادەیە. ئیتر نازانم ئەو ڕەوتانەی [ بێجگە لە سۆشیالدێمۆکراسی کە کارل مارکس و فریدریش ئەنگلس هیوای خۆیان پێوەگرێدابوو] کە خۆیان کۆمونیست نەبوون و ناشبن، چۆن توانیویانە ببنە ڕێگر لەبەردەم بزاڤی کۆمونیستی و بەو دەردەیان بردووە؟

خوێنەرانی هێژا، ئەو بەشانەی هێڵیان بەژێردا کێشراوە، لە پەرتووکی “گۆڕان و وەرگۆران” وەرگیراون و بۆ ئاسانکاری و جیاکردنەوەیان، من هێڵم بەژێردا کێشاون. بۆ خوێندنەوەی پەرتووکەکە، سەردانی ئەم بەستەرە بکەن: http://emrro.com/goranuwergoran.htm

الفرد في مجتمع شيوعي

بيتر كروبوتكين

مازن كم الماز


الدولة الشيوعية هي يوتوبيا تخلى عنها أنصارها و حان الوقت لكي نتجاوزها . سؤال أكثر أهمية يجب التفكير فيه هو : فيم إذا كانت الشيوعية اللاسلطوية ( الأناركية ) أو الحرة تعني انتقاصا من الحرية الفردية ؟
في الواقع في كل النقاشات عن الحرية تحجب أفكارنا بالتأثير الباقي للقرون الماضية من العبودية و الاضطهاد الديني .
يقدم الاقتصاديون العقد الإجباري ( تحت التهديد بالجوع ) بين السيد و العامل على أنه يقوم على الحرية . السياسيون أيضا يقولون نفس الشيء عن الحالة الراهنة للمواطن الذي أصبح عبدا و دافع ضرائب للدولة . أكثر الأخلاقيين تقدما , مثل ميل و أتباعه الكثر , يعرفون الحرية بأنها الحق في فعل أي شيء باستثناء انتهاك حرية الآخرين . ما عدا أن كلمة “حق” هي كلمة مشوشة جدا وصلتنا من العصور السابقة , قد لا تعني شيئا أو تعني الكثير جدا , فإن تعريف ميل سمح للفيلسوف سبنسر و الكثير من الكتاب و حتى بعض اللاسلطويين ( الأناركيين ) الفردانيين بأن يعيدوا بناء المحاكم و العقوبات القانونية , حتى عقوبة الإعدام – أي أن يعيدوا في نهاية المطاف إدخال الدولة ذاتها التي انتقدوها هم أنفسهم بشكل يثير الإعجاب . تختبأ فكرة الإرادة الحرة أيضا خلف هذه الحجج .

إذا وضعنا جانبا الأفعال غير الواعية و نظرنا إلى الأفعال المقصودة ( الواعية ) فقط ( تلك التي يحاول القانون و المنظومات الدينية و العقابية أن تؤثر فيها ) نجد أن كل فعل من هذا النوع يسبقه نقاش ما في الدماغ البشري , مثلا , “سأخرج و أتمشى” قد يفكر أحدهم هكذا , “لا , لدي موعد مع صديق” أو “لقد وعدت بأن أنجز عملا ما” أو “زوجتي و أطفالي سيحزنون للبقاء في البيت” أو “سأفقد عملي إذا لم أذهب إلى العمل” .
التفكير الأخير يشير إلى الخوف من العقاب . في الحالات الثلاثة الأولى سيكون على هذا الإنسان أن يواجه نفسه فقط , و عاداته التي يخلص لها , تعاطفه . و هنا يكمن كل الفرق . نقول أن الإنسان يجبر على فكرة أنه يجب أن يتخلى عن عمل كذا و كذا خوفا من العقاب , هذا ليس إنسانا حرا . و نؤكد نحن أن الإنسانية يمكنها و يجب أن تحرر نفسها من الخوف من العقاب , و أن هذا يمكن أن يؤسس لمجتمع لاسلطوي ( أناركي ) سيختفي منه الخوف من العقاب و حتى عدم الرغبة في التعرض للتوبيخ ( اللوم ) . نحن نسير في اتجاه هذا المثال . لكننا نعرف أنه لا يمكننا أن نحرر أنفسنا من عاداتنا التي نخلص لها ( أي الالتزام بكلمتنا أو وعودنا ) و لا من تعاطفنا ( أي الخوف من أن نسبب الألم لأولئك الذين نحب و الذين لا نرغب بأن نسببه لهم أو حتى أن نخيب ظنهم ) . في الحالة الأخيرة ليس الإنسان حر أبدا . ( روبنسون ) كروز , على جزيرته , لم يكن حرا . اللحظة التي بدأ فيها ببناء سفينته , بزراعة حديقته أو الاستعداد للشتاء , فقد وقع في المصيدة بالفعل , جرى امتصاصه من قبل عمله . إذا شعر بالكسل و فضل البقاء مستلقيا في كهفه , لو تردد للحظة فإنه رغم كل ذلك سيذهب إلى عمله في النهاية . في اللحظة التي أخذ يرافق فيها كلبا , عنزتين أو ثلاثة , و خاصة بعد أن قابل فرايدي ( جمعة ) لم يعد حرا بشكل مطلق بالمعنى الذي تستخدم فيه هذه الكلمات في النقاشات . أصبح لديه التزامات , أصبح عليه أن يفكر بمصالح الآخرين , لم يعد الفرداني المثالي الذي نتوقع أن نراه فيه أحيانا . في اللحظة التي أصبح لديه زوجة أو أطفالا , سواء علمهم هو أو تعهدهم الآخرون ( أي المجتمع ) , في اللحظة التي امتلك فيها حيوانا داجنا , أو حتى فقط بستانا يحتاج إلى أن يروى في ساعات معينة – من هذه اللحظة لم يعد ذلك الإنسان الذي “لا يهتم لأي شيء” , ذلك “الفرد” , “الفرداني” الذي يقدم أحيانا كنموذج للإنسان الحر . لا على جزيرة كروز , و لا في أي مجتمع من أي نوع , وجد مثل هذا النموذج . سيأخذ الإنسان في اعتباره و طالما فعل مصالح البشر الآخرين بما يتناسب مع إقامة علاقات منفعة ( مصلحة ) متبادلة معهم , و كلما فعل أكثر كلما أكد هؤلاء الآخرون على مشاعرهم و رغباتهم .
هكذا لا نجد أي تعريف آخر للحرية سوى التعريف التالي : إمكانية العمل دون الخضوع للخوف من العقاب من قبل المجتمع عند القيام بهذه الأفعال ( العقاب مثل التقييد الجسدي , التهديد بالجوع أو حتى الرقابة , إلا إذا أتت من صديق ) .
فهم الحرية بهذا المعنى – و نحن نشك إذا كان من الممكن إيجاد تعريف أكثر واقعية لها – يمكننا من القول أن الشيوعية يمكن أن تحد من , و حتى أن تلغي , كل الحرية الفردية و في الكثير من المجتمعات ( التجمعات ) الشيوعية جرت محاولة فعل ذلك , لكن يمكنها أيضا أن تعزز هذه الحرية إلى أقصاها .
يتوقف كل شيء على الأفكار الأساسية التي يقوم عليها هذا الاتحاد ( هذه الرابطة ) . ليس شكل الاتحاد هو الذي يؤدي إلى العبودية , إنها أفكار الحرية الفردية التي نأتي بها معنا إلى هذا الاتحاد هي التي تحدد الطبيعة التحررية لهذا الاتحاد .
هذا ينطبق على كل أشكال الاتحادات . تعايش فردين تحت سقف واحد قد يؤدي إلى عبودية أحدهما لإرادة الآخر , كما قد يؤدي إلى حرية الاثنين . نفس الشيء ينطبق على العائلة أو على تعاون شخصين في الزراعة أو في كتابة جريدة . نفس الشيء فيما يتعلق بالاتحادات الصغيرة أو الكبيرة , ينطبق على كل مؤسسة . هكذا نجد في القرون العاشر و الحادي عشر و الثاني عشر كومونات تألفت من بشر متساوين , بشر أحرار بشكل متساوي – و بعد ذلك بأربعة قرون نرى نفس الكومونة تدعو إلى الخضوع لديكتاتورية راهب ما . استمر القضاة و القوانين , و أصبحت فكرة القانون الروماني و فكرة الدولة ميهمنة , بينما اختفت أفكار الحرية و حل النزاعات بواسطة التحكيم و تطبيق الفيدرالية إلى أقصى حد , من هنا ظهرت العبودية . حسنا , من بين كل المؤسسات أو أشكال التنظيم الاجتماعي التي جربت حتى اليوم , فإن الشيوعية هي الوحيدة التي تضمن أقصى قدر من الحرية الفردية – إذا تحققت الفكرة التي تنجب ( تولد ) الحرية من المجتمع , أي اللاسلطوية ( الأناركية ) .
الشيوعية قادرة على أن تنهض بكل أشكال الحرية أو الاضطهاد التي لا تستطيع بقية المؤسسات أن تقوم بها . قد تنتج وحشا حيث يطيع الجميع أوامر شخص أعلى , و قد تنتج تنظيما حرا بشكل مطلق , يعطي الحرية الكاملة للفرد , و يستمر بالوجود فقط طالما كان الشركاء راغبين بالبقاء سوية , و حيث لا يفرض أي شيء على أي شخص , تنظيما يكون مهتما أكثر منه مدافعا , يكبر و يوسع حرية الفرد في كل الاتجاهات . قد تكون الشيوعية سلطوية ( في هذه الحالة سرعان ما سينحط المجتمع ) أو قد تكون لاسلطوية ( أناركية ) . الدولة على العكس لا يمكن أن تكون كذلك . إما أن تكون سلطوية أو أنها لن تكون دولة أبدا .
تضمن الشيوعية الحرية الاقتصادية أفضل من أي شكل آخر للاتحاد , لأنه يمكنها أن تضمن الرخاء ( السعادة ) و حتى الرفاهية , مقابل عدة ساعات من العمل عوضا عن عمل يوم كامل . إن توفير 10 أو 11 ساعة من وقت الفراغ يوميا من الساعات 16 التي نقضيها يقظين ( إضافة إلى 8 ساعات من النوم ) تعني أن نضخم حريتنا الفردية إلى نقطة كانت لآلاف السنوات أحد أهداف الإنسانية .
يمكن فعل هذا اليوم في مجتمع شيوعي حيث يستطيع الإنسان أن يتفرغ على الأقل ل 10 ساعات يوميا . هذا يعني الانعتاق من أحد أثقل أعباء العبودية على الإنسان . هذا زيادة في الحرية .
أن نقر بأن كل البشر متساوين و أن نلغي حكم الإنسان للإنسان هذه زيادة أخرى في الحرية الفردية لدرجة لم يعترف بها أي شكل آخر من التنظيم و لا حتى كحلم . يصبح هذا ممكنا فقط بعد القيام بالخطوة الأولى : عندما يملك البشر وسائل وجودهم و لا يكرهون ( يجبرون ) على أن يبيعوا عضلاتهم و أدمغتهم لأولئك الذين يريدون استغلالهم .
أخيرا إن الإقرار بتنوع الوظائف ( الأعمال ) على أساس أن يتقدم الجميع و أن يتنظموا بطريقة يكون فيها الإنسان حر بشكل مطلق في وقت فراغه , بينما قد يستيطع تغيير عمله أيضا , تغيير يحضره له تعليمه و توجيهه المبكر – هذا يمكن أن يطبق بسهولة في مجتمع شيوعي – هذا أيضا يعني انعتاق الفرد , الذي سيجد كل الأبواب مفتوحة في كل اتجاه نحو تطوره الكامل .
أما فيما يتعلق بالبقية , يعتمد كل شيء على الفكرة التي يقوم عليها المجتمع . نعرف تجمعا ( مجموعة ) دينيا يشعر فيه أعضاؤه بأنهم تعساء , و تبدو علامات ذلك على وجوههم , و اعتادوا على أن يخاطبوا : “أيها الأخ , أنت حزين, لكن ضع تعبيرا سعيدا على وجهك , و إلا فإنك ستؤثر على بقية إخوتك و أخواتك” . و نعرف عن مجتمعات من 7 أعضاء , أحدهم مسؤول عن 4 لجان : الزراعة , الطرق و الدروب , و العناية بالمنزل , و التصدير , مع حقوق مطلقة بأن يكون رئيسا لكل لجنة . توجد بالتأكيد مجتمعات أسسها أو غزاها “مجرمو السلطة” ( نوع خاص أوصى بالانتباه له السيد لومبروز ) و عددا آخر من المجتمعات التي أسسها و صنعها من يقول بامتصاص الفرد من قبل المجتع . لكن هؤلاء البشر ليسوا نتاج الشيوعية , بل المسيحية ( التي هي سلطوية في جوهرها ) و نتاج القانون الروماني و الدولة .
الفكرة الأساسية لهؤلاء البشر الذين يقولون بأن المجتمع لا يمكن أن يوجد من دون شرطة و قضاة , أي فكرة الدولة , هذه الفكرة خطر دائم على الحرية , و ليست فكرة أساسية في الشيوعية – التي تعني الاستهلاك و الإنتاج دون حساب الحصة المضبوطة ( الدقيقة ) لكل فرد . هذه الفكرة على العكس هي فكرة الحرية , فكرة الانعتاق .
نقلا عن http://www.marxists.org/reference/archive/kropotkin-peter/1900s/01_17_x01.htm#individual

شەشەمین پیشانگەی پەرتووکی ئەنارکیستی2011ی بالکان لە مەکەدۆنیا (سکۆپیێ)

شەشەمین پیشانگەی پەرتووکی ئەنارکیستی2011ی بالکان لە مەکەدۆنیا (سکۆپیێ) 

ئەم ساڵ شاری سکۆپیێ میوانداری شەشەمین پیشانگەی پەرتووکی ئەنارکیستی بالکان (BAB) دەگرێتە خۆی.

(BAB) دەرکەتنێکە کە لەسەر ئاستی هەرێمی ڕیکدەخرێت و بیرۆکەی سەرەکی کە ئەم چالاکییە ئاراستە دەکات، (بالکان)ی ئاشتی و هاوپشتییە لە بەرامبەر (بالکان)ی ناسیونالیزم و بەهرەکێشی. تا ئێستاکە (BAB) ساڵی 2003 لە (Ljubljana)، ساڵی 2005 لە شاری (Zagreb)، ساڵی 2008 لە شاری (Sofia)، ساڵی 2009 لە شاری (Athens) و (Thessaloniki)، ساڵی 2010 لە شاری (Zrenjanin) بەڕپا کراوە.

دەرگەی پیشانگەکە لە کاتانەدا (بەپێی کاتی ئەوێندەرێ) بەڕووی هەموو سەردانیگەراندا کراوەیە:

10ی جونی (ڕۆژی هەیینی) کاتژێر 17:00 تا 21:00

11ی جونی (ڕۆژی شەممە) کاتژێر 11:00 تا 20:00

12ی جونی (ڕۆژی یەکشەممە) کاتژێر 11:00 تا 17:00

شوێنی پیشانگەکە لە ناوەندی کولتووری لاوان ( شوێنەکە لەناو خەڵکی ئەوێندەرێ بە -MKC- ناسراوە) لە سکۆپیێ.

چوونە ژوورەوە ئاسایی کە خۆڕاییە.

پرۆگرامەکەی دەتوانی لێرە ببینی.

چالاکییەکە پێکەوە لەلایەن بەرەی ئەنارکیستی سکۆپیێ (Anarchist Front (Skopje) ) و لەتەك گروپ و تاکە ئەنارکسیتەکانی (بالکان)ەوە ڕێکدەخرێت.

بۆ زانیاریی زیاتر، پەیوەندیمان لەتەکدا بگرە: anarhisticki.front@gmail.com

چه‌ند سه‌رنجێك له‌سه‌ر نووسینێكی ئه‌م دواییه‌ی به‌ختیار عه‌لی

زاهیر باهیرله‌نده‌ن

21/05/2011

پێشه‌كی:

به‌ختیار عه‌لی له‌ مانگی ئازاری ئه‌م ساڵدا له‌ كۆڕێكیدا كه‌ له‌ هۆڵی سۆڵیدارێتی له‌ سلێمانی له‌ ژێر ناوی گەڕان بە دوای تایبەتمەندییەکانی ئەم ساتەداگێڕا، دواتریش کردی به‌ وتارێکو له‌ ئاوێنه‌دا بڵاوی کرده‌وه‌.

كه‌س ناتوانێت ڕۆڵی به‌ختیار عه‌لی له‌ بواری ڕۆمان و هۆنراوەنووسین و بواری فه‌لسه‌فه‌ و كۆ‌مه‌ڵایه‌تی و نووسینی وتاری ڕامیاریی و هه‌ره‌وەها له‌ گه‌لێك بواری دیكەیشدا ، فه‌رامۆش بكات ، هه‌ر وه‌كو نووسەرێكی سه‌ركه‌وتوو، خامه‌ به‌بڕشت، به‌تایبه‌ت له‌ بواری فه‌لسه‌فه‌ و ڕۆماننووسیندا، به‌ ڕۆڵی خۆی توانیویەتی خه‌ڵكانێكی زۆر بكاته‌ خوێنه‌ر و گوێڕایه‌ڵی خۆی و هه‌تا هه‌ندێك له‌ گه‌نجه‌كانمان هه‌ر به‌ ته‌واوی سه‌رسامن به‌ توانا و ڕۆشنبیریی به‌ختیار، تا ئه‌و‌ ڕاده‌یه‌ی كه‌ ته‌نانه‌ت گه‌ر به‌ختیار عه‌لی قسه‌ی بێسه‌روبه‌ره‌ش بكات، ڕاستییه‌كانیش بشێوێنێت، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ هه‌ر ده‌ستخۆشی لێ ده‌كه‌ن و پێیدا هه‌ڵده‌ده‌ن.

به‌ بڕوای من ڕواڵه‌تی پیاهه‌ڵدان و سه‌رسامبوون به‌ كه‌سێك جا ئیدی هه‌ر كه‌سێك بێت، دەگەڕێتەوە بۆ دیاردەی پیرۆزكردن، كه‌ كورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌‌یه‌ك ئه‌مه‌ بووه‌ته‌ به‌شێك له‌ كه‌ڵچه‌ری ، ئیدی به‌ منداڵدا، به‌ خۆشه‌ویستاندا ، به‌ خزم و كه‌سوكاردا هه‌تا به‌ كاڵا و شته‌ بێگیانه‌كانیشدا، كه‌ هه‌یانن، هه‌ڵده‌ده‌ن. پیاهه‌ڵدانی زیاد له‌ ڕادە ده‌كه‌ن ، كه‌ به‌مه‌ش هیچ یەك له‌ خه‌وشه‌كان ، ناڕێكییه‌كان ، قسه‌ بێبه‌ڵگه‌‌كان و زۆری دیکەش نابیندرێن.

من پێموایه‌ ئایین و كه‌ڵچه‌ری خێڵ و سەرەرای ئەمانەش کارکردنی پارته‌ كوردییه‌كان و بزووتنەوەی ناسیونالیستی كوردی ئه‌وه‌نده‌ی دیكە ئه‌و پیرۆزكردنه‌یان زیاتر خەست کردووەتەوە و چه‌سپاندوویانە و ئیشی زۆریشیان له‌سه‌ر كردووە. ‌هه‌‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ باسێكی دورودرێژه‌ من لێره‌دا هه‌ر ویستم په‌نجه‌ی بۆ ڕاكێشم، چونكه‌ په‌یوه‌ندی به‌م باسه‌وه‌ هه‌یه‌.

هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و ‌ڕاستییه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌، من لەلام سه‌یر نییه‌، كه‌ به‌ختیار عه‌لی و کەسانی دیکەش تەنانەت ئەگه‌ر قسه‌ی نالۆجیكییش بكه‌ن و ڕاسیتییه‌كانیش به‌چه‌واشه‌یی نیشانی خه‌ڵك بده‌ن، خه‌ڵكانێك هەن، نه‌ك هه‌ر قبوڵیان ده‌كه‌ن، بگره‌ پاساویشیان بۆ ده‌هێننه‌وە، ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه‌، كه‌ به‌ختیار عه‌لی پیرۆز كراوه. له‌به‌رئه‌مه‌ش شته‌كانی به‌چاوی ڕه‌خنه‌وه‌ ناخوێندرێنه‌وه‌، قسه‌كانی به‌ گوێیه‌ك ده‌بیسترێن، كه ئه‌و‌ كه‌سێكی سوپه‌رمانه‌، ئاسمانییه‌ و شایانی هه‌ڵه‌كردن نییه‌ و هەڵە ناكات. كه‌ خودی ئه‌مه‌ش ڕواڵه‌تێكی گه‌لێك خراپی هه‌یه‌ بۆ هه‌ركه‌سێك‌ كه‌ ئاوا شت بخوێنێته‌وه‌ یا ببیستێت. چونكه‌ ئه‌مه‌ هه‌موو دەرگەكانی بەرەوپێشه‌وه‌چوون و پێشكه‌وتن به‌ ڕووی خودی كه‌سه‌كه‌دا داده‌خات، به‌ لێوردنه‌بوونه‌وه‌ و‌ شینه‌كردنه‌وه‌ی قسه‌ و سه‌رنجه‌كان و دروستنه‌بوونی هیچ جۆره‌ مشتومڕێك ‌لای ئه‌و كه‌سه‌‌ ، ئیدی دەرگە به‌ڕووی بەرەوپێشه‌وه‌چوونی نه‌ك هه‌ر خۆیدا داده‌خات، بگره‌ به‌ڕووی کۆمەڵگەكه‌شیدادادەخات.‌

ئێستاش با بێمه‌ سه‌ر سه‌رنجه‌كانم، منیش هه‌ر به‌ پێی ڕیزبه‌ندی وتاره‌كه‌ ی خۆی ، ڕاو بۆچوونی خۆم له‌سه‌ریان ده‌رده‌بڕم.

«خوێندنەوەیەك بۆ ئەوەی له‌ئێستادا شكاوە‌و ئەوەی دەشێت بشكێت»

ئه‌وه‌ی كه‌ زیاتر جێی سه‌رنجی منه‌ له‌م به‌شه‌ی نووسینه‌كه‌ی به‌ختیار عه‌لی دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت:

وشەی شۆڕش خۆ بە خۆ هیچ مانایەكی پێشوەختی نییە‌و تەنیا له‌سیاقێكی گەورەتردا دەتوانین تێیبگەین. شۆڕش روداوێكی مێژوویی گەورەیە، بەڵام ماهییەتی ئەم روداوە گەورەیە شتێك نییە له‌سەرەتاوە ئاشكرابێت، بەهای راستەقینەی هەموو شۆڕشێک‌و بزاوتێكی گەورە كەمتر له‌ساتی خۆیدا دەردەكەوێت، بەڵكو له‌داهاتوودا دەردەكەوێت، شۆڕشەكان سەرەتا تۆو دەخەن‌و ئەو تۆوانە درەنگ بەردەگرن“.

لێره‌دا خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و باس له‌ شۆڕش ده‌كات و باسه‌كه‌ی ئه‌ویش بۆ خوێنه‌ر و گوێگری كورده‌، كه‌واته‌ ئه‌و به‌گشتی لە شتێك دەدوێت، بەناوی شۆڕشی کورد.

ئه‌وه‌ی که‌ بۆ من له‌و بڕگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌وه‌یه‌ که‌ شۆڕش لای‌ به‌ختیار عه‌لی پرۆسه‌یه‌کی دوورودرێژ نییه‌، خۆئاماده‌کردن و خۆڕێکخستن و کارله‌سه‌رکردن ‌ له‌لایه‌ن‌ زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکانی خاوەن داخوازییه‌وه‌، نییه‌، شۆڕش لای ئه‌و کارێکی خۆڕسك نییه‌، واته‌ کارێک نییه‌ که‌ پێداویستییە کۆمه‌ڵایەتی، ڕامیاریی و ئابووریی و پێداویستییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ژیانی خه‌ڵکی ئاسایی بێبەشی کۆمه‌ڵگه‌ ئافەراندبێتی، که‌ پێویستی به‌ بوونی خۆڕێکخستن و کارله‌سه‌رکردن و هه‌ڵخڕاندنی خه‌ڵکی، هه‌بێت، شۆڕشێك نه‌ك له‌ناو چوارچێوه‌یه‌کی ڕێکخراوه‌یی پارت ئاسا، به‌ڵکو له‌ دووتوێی گروپه‌ لۆکه‌ڵییه‌کاندا، له‌ نێوه‌ندی ته‌واوی خه‌ڵکدا له‌ سه‌رتاپای ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ یه‌کی تێدا ده‌گرنه‌وه‌. بەڵام شۆڕش لای ئه‌و پلان بۆ داڕشتنه‌، دیاریکردنی کاتژێری سفره‌ بۆی، گردبوونه‌وه‌یەتی له‌ چوارچێوه‌ی پارتێکدا یا ڕێکخراوێکی دیسپلیندار له‌ کۆمه‌ڵگەیه‌کی دیسپلینی له‌گه‌ڵ هه‌بوونی تۆزێک له‌ ئانارشێتیله‌ ژێر ڕکێفی سه‌رکرده‌یه‌کدا یا چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کدا، به‌لام گه‌ر بتوانرێت سه‌رکرده‌کان خوێنه‌وار و ڕۆشنبیر بن. ( من دواتر دێمه‌وه‌ سه‌ر ئه‌م خاڵه‌) چونکه‌ شۆڕش لای ئه‌و پابەندی هونه‌ر و زانستی ڕامیارییە، که‌ بە بۆچوونی ئەو خه‌ڵکانی ئاسایی ئه‌م تایبەتمەندییه‌ باشانه‌یان تێدا نییە، هه‌ر بۆیه‌ لای به‌ختیار وایه‌ که‌ ناتوانرێت سه‌ره‌نجامه‌کانی یا داهاتووی“‘شۆڕشبزانرێت.

هه‌روه‌کو له‌ سه‌ره‌وه‌ وتم باسه‌که‌ی به‌ختیار بۆ گوێگر و خوێنه‌ری کورده و له‌به‌ر ڕۆشنایی ‌بەناو شؤڕشی کوردو گه‌لانی تردا ئه‌و گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ و له‌به‌ر ئه‌وه‌شە، که‌ ده‌توانین سه‌رئه‌نجام و پێشبینییه‌کانی داهاتووی شۆڕشباشتر ببینین، من بۆ زیاتر ڕوونکردنه‌وه‌ی مه‌به‌ستی وتاره‌که‌م شۆڕشیكورد به‌تایبه‌تی، به‌ نموونه‌ ده‌هێنمه‌وه‌ ، هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ ده‌توانین شێوه‌ی تریش له‌م شۆڕشیکورده‌ ببینینه‌وه‌ ، که‌ له‌ هه‌موویان نزیکتر لێمانه‌وه‌ شۆڕشی فه‌له‌ستینییه، ڕه‌نگه ‌ هی تریش هه‌بن، که‌ لای به‌ختیار بچنه‌ هه‌مان خانەوە.

به‌ڕای من هیچ کام له‌‌مانه ‌ شۆڕش نه‌بوون ، نه‌ ئه‌مه‌ی كورد و نه‌ ئه‌وه‌ی فه‌له‌ستینه‌كانیش، ئه‌مانه‌ هه‌ردووكیان نه‌بوونیان زۆر له‌ به‌رژه‌وندی گه‌لی كورد و گه‌لی فه‌له‌ستینی بوو. به‌ناو شۆڕشیكورد و فه‌لسه‌ستینی كۆپی یه‌كترن و نزیكایه‌كی زۆریش له‌ نێوانیان هه‌بووه‌؛ هه‌ر له‌ داگیركردنی خاكیان و له‌ تاكتیك و سراتیج و ئه‌م به‌ كاولكردنی کوردستان و ئه‌و‌یش به وێرانكردنی ئه‌وه‌یشی كه‌ له‌ ده‌ستیاندا مابوو. ئه‌مه‌وێت لێره‌دا ئه‌وه‌ بڵێـم ، كه‌ ئه‌مە راستیی ئەو دوو به‌ناو شۆڕشه، ‌ بووە و سه‌رئه‌نجامی هه‌ردوكیشیان ئاشكرایه‌.

له‌ شوێنه‌كانی دیكەیشدا گه‌ر پارت به‌ ئامانجی خۆی گه‌یشتبێت، ئه‌وه‌ شۆڕش نه‌بووه‌ و شۆڕشیشی نه‌كردوه‌، هیچکات سیسته‌مه‌كه‌ی نه‌گۆڕیوه‌. به‌ڵكو ده‌موچاوەكانی گۆڕیون ، ده‌ستی ده‌ستی به‌ده‌سه‌ڵات كردووه‌.

منیش ده‌ڵێـم هیچ بزووتنه‌وه‌یه‌ك به‌بێ هه‌‌بوونی زه‌مینه‌یه‌ك ڕوونادات ، دوای ئه‌وه‌ش گه‌ر بیه‌وێت شتێك به‌ده‌ست بهێنێت ، ده‌بێت جۆرێك له‌ ڕێكخستن به‌خۆیه‌وه‌ بگرێت، به‌ڵام مه‌رج نییه‌ كه‌ ئه‌و ڕێكخستنه‌ له‌ شێوه‌ی ڕێکخستنی پارت و ڕێكخراودا بێت و هه‌مان ڕۆڵی ئه‌وان بگێڕێت له‌ بانگهێشه‌ی گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات.

دووهه‌میان: شتێكی زۆر ڕاسته‌ له‌ كاتی ڕوودانی بزووتنه‌وه‌یه‌كدا ، ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و‌ پێی ده‌ڵێت شۆڕش، یا لای ئه‌و بووه‌ته‌ شۆڕش ، یا هه‌تا له‌ ده‌مه‌قاڵێی نێوانی دوو كه‌سیشدا، كه‌سێك ناتوانێت لە سەدا سەد ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی یا كۆتاییه‌كه‌ی بپێكێت. به‌ڵام هه‌موو سه‌ره‌تاییه‌ك ، واته‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هه‌ر شتێك، تێگه‌یشتن له‌ پێکهاتە و تاكتیك و ستراتیجیه‌تی ئه‌و سه‌ره‌تایه‌ ئیدی ده‌ستپێكردنی بزووتنەوەیه‌ك بێت ، دروستكردنی پارتییه‌ك بێت، ده‌توانێت پێشبینییه‌كی باش بكرێت بۆ كۆتاییه‌كه‌ی. بێگومان پارتێك به‌ په‌یڕه‌و پڕۆگرام و به‌ وتار و گوفتار گه‌ر ڕه‌یسست بێت ، بێگومان كه‌ بە ده‌سه‌ڵات دەگات، پێشبینی باشتریان لێناكرێت. پارتی و یه‌كێتی كاتێك کە له‌ شاخ بوون، ده‌ستیانكرد به‌ تیرۆری خه‌ڵكانی ئۆپۆزسیۆنی ناو خۆیان، دوایی كه‌وتنه‌ گیانی یه‌كتری چ له‌ شاخ و چ له‌ شاریش ، دواتر له‌ كۆمه‌ڵه‌ ، هێرشی یه‌كێتی بۆ سه‌ر ‌ حیزبی شیوعی و حسك، دوای ئه‌وانه‌ش شه‌ڕی نێوان یه‌كێتی و پارتی ، تیرۆرکردنی حه‌مه‌ حه‌لاق و براده‌ره‌کانی ، ساڵی 2000 یش تیرۆرکردنی پێنج (5) هاوڕێی پارتی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق، دواتر لەتەك په‌كه‌كه‌ و ئیسلامییه‌كان . پێویست ناكات، من باس له‌ شته‌كانی دیكەیان بكه‌م، چونكه‌ ڕه‌نگه‌ هه‌موومان ئه‌وه‌ بزانین، ئه‌م دوو پارته‌ ئه‌وه‌نده‌ی مێژووی شه‌ڕه‌نگێزی و تیرۆریان هه‌یه‌، ئه‌وه‌نده‌ مێژووی ئاشتیانه‌یان نییه‌، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم، كه‌ ئه‌مه‌ سه‌ره‌تاكه‌یان بێت ، بێگومان كۆتاییه‌كه‌ش تاڕاده‌یه‌كی باش زانراوه‌.

به‌كورتییه‌كه‌ی ئه‌وانێك، كه‌ به‌ ئاگر و ئاسن له‌ ساڵی1961 تا گه‌یشتنه‌وه‌ شار، فەرمانڕەواییان كردووه‌ و ڕۆژیان داوه‌ته‌ ده‌م شه‌و و شه‌ویشیان داوه‌ته‌وه‌ ده‌م ڕۆژ. ئه‌مانه‌ كه‌ هه‌ر هه‌مان خه‌ڵكن و هه‌مان ڕامیارییان هه‌یه‌ و هه‌مان ئاوەزیان هه‌یه‌، بگره‌ خراپتریش له‌ شاخ، ئیتر چۆن چاوه‌ڕوانیان لێ ده‌كرێت، ئێستا جۆرێكی دیكە ڕه‌فتار لەتەك خه‌ڵكدا بكه‌ن. كه‌واته‌ گران نییه‌ گه‌ر ته‌ماشای پێکهاتە و تاكتیك و داخوازی و شێوه‌ی كاركردنی پارتێك، بزووتنەوەیه‌ک‌ شۆڕشێكبكه‌یت له‌ نزیكه‌ه‌وه‌ له‌ پرۆسه‌ و ڕێڕه‌وه‌كه‌ی‌ ئاشنا بیت، ده‌شتوانیت ده‌رئه‌نجامه‌كانی بپێكیت.

دەرچوون له‌ترسی ئەبەدیی نەمان

به‌ختیار عه‌لی له‌م به‌شه‌ی نووسینه‌كه‌ی دا زۆر به‌ چڕی و به‌ كورتی ده‌ست بۆ پرسێك ده‌بات . كه‌ له‌لای من هیچی دیکە نییه‌ جگه‌ له‌ شێواندن كردنی مێژوو ، جگه‌ له‌ چه‌واشه‌كردنی گه‌نجانی ئێستا كه‌ چاویان له‌ سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕین و كۆتایی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له‌ کوردستاندا، هه‌ڵهێناوه، بێ ئه‌وه‌ی له‌ پاڵپشتكردنی سه‌رنجه‌كه‌ی دا، په‌نجه‌ بۆ ته‌نها سه‌رچاوه‌یه‌ك یا ڕوداوێك ڕابكێشێت، ئای كه‌ ترسناك و ناڕاسته‌ كه‌ قسه‌یه‌ك بكه‌یت، به‌تایبه‌ت بۆ كه‌سێكی وه‌كو به‌ختیار عه‌لی و به‌ڵام ته‌نها به‌ڵگه‌یه‌كت پێنه‌بێت. بڕوانن له‌م به‌شه‌ی نووسینه‌كه‌ی دا چی ده‌ڵێت:

بەدرێژایی سەد ساڵی رابوردوو. تاكە شتێك كە بزوێنی شۆڕشەكانی ئێمە بووە، شەڕبووە له‌گەڵ داگیركەردا، جەنگی مان‌و نەمان بووە له‌گەڵ هەڕەشەی تواندنەوە‌و فەوتاندا، گوتاری باڵادەست لێرەدا پاراستنی كۆمەڵگا‌و نەتەوە بووە له‌له‌ناوچوون، ئەم شۆڕشانە هیچیان شۆڕشی ئیشكردنی كۆمەڵگای كورد نەبوون له‌سەر خۆی، شۆڕشی بیركردنەوەی مرۆڤی كورد نەبوون له‌سیستمی سیاسی‌و كۆمەڵایەتی خۆی، بەڵكو شۆڕشی بیركردنەوە بوون له‌دەربازبوون

من لێره‌دا پێویستم به‌وه‌ نییه‌ به‌ شۆڕشه‌كانیشێخ مه‌حمود و بارزاندا بچمه‌وه‌، كه‌ له‌ سه‌ره‌تای چه‌رخی پێشوودا ده‌ستیانپێكرد ، ته‌نها سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ ئه‌و ڕاستییه‌ ڕاده‌كێشم، كه‌ هاوته‌مه‌نه‌كانی به‌ختار و منیش و به‌ته‌مه‌نتر له‌ ئێمەش ئه‌و‌ ڕاستیه‌ ده‌زانن، كه‌ پارتی و سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌ ساڵی 1961 دا ئیعلانی جه‌نگ هه‌ڵگیرساندیان له‌سه‌ر میری عه‌بدولكه‌ریم قاسم و ده‌سه‌ڵاتی تازه‌ی ئه‌وكاته‌ی عێراق، كرد . مێژوو شاهیده‌ و زۆریش له‌وانه‌ی كه‌ تاکو ئێستاش ماون و كه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا گه‌نج بوون، ئه‌وه ‌ده‌زانن كه‌عه‌بدولكه‌ریم قاسم ئه‌گه‌ر بیشیویستایه‌ ، به‌ڵام له‌و قۆناغه ‌تازه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یده‌ویست، بانگێشه‌ی جه‌نگ به‌رامبەر كورد بكات. وه‌کو هه‌موان ده‌یزانین، عه‌بدولکه‌ریم قاسم زۆر نزیک بوو له‌ حیزبی شیوعی عێراقه‌وه‌ و ئه‌وانیش لەتەك باقی گروپ و پارت و خه‌ڵکه‌ چه‌په‌کان، له‌ پشتی عه‌بدولكه‌ریمه‌وه‌ بوون، بۆیه‌ تا ئه‌وکاته‌ مه‌ترسییه‌ک نه‌بوو له‌وه‌ی که‌ ئه‌و‌ ئاڵای ڕیشه‌کێشکردنی کورد هه‌ڵگرێت. له‌ هه‌مان کاتیشدا ئه‌وه‌ ڕه‌چاو ده‌که‌ین، که‌ به‌دروستبوونی بزووتنه‌وه‌ی کوردی ڕامیاریی ئه‌ویش گۆڕاو به‌ره‌و شه‌ڕه‌نگێزی ده‌ڕۆیشت.

من باوه‌ڕم وایه‌، جه‌نگ به‌سه‌ر عه‌بدولكه‌ریم و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا سەپێندرا نه‌ك پێچه‌وانه‌وه‌کەی. ئه‌وه‌شی كه‌ توزێك به‌ ویژدانه‌وه‌ قسه‌ بكات و شایه‌تی ڕاستییه‌كان بێت، وه‌كو خۆی، نه‌ك وه‌كو به‌ختیار و هاوبیره‌كانی، میكانیزمی دروستبوونی بزووتنه‌وه‌ی كوردی ساڵی1961 ده‌زانێت، پێویستی به‌ شیکردنەوە و توێژینه‌وه‌ نییه‌. كورد له‌سه‌رده‌می عه‌بدولكه‌ریم دا خاوه‌نی پله‌وپایه‌ی گه‌وره‌ بوو، ‌ هه‌م له‌ ڕیزی بەڕێوەبەرایەتیە سڤیلییەكاندا و هه‌م له‌ ڕیزی سه‌ربازیدا، هه‌رعه‌بدولكه‌ریم بوو، كه‌ له‌ ده‌ستووری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی عێراق دا ئه‌وه‌ی‌ چه‌سپاند، كه‌ كورد و عه‌ره‌ب بران و له‌م نیشتمانه‌دا هاوبه‌شن. گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی كوردی سه‌ریان له‌ ده‌سه‌ڵاتی عه‌بدولكه‌ریم نه‌شێواندایه‌ و نه‌بوونایه‌ته‌ دارده‌ستی ئه‌مه‌ریكا و هێزی‌ بێگانه‌ و ئاغا و شێخ و مالك و زه‌ویدارانی ئه‌و كاته‌ی کوردستان، عه‌بدولكه‌ریم قاسم له‌ به‌رنامه‌ی دابوو، كه‌ گه‌ڵێك شتی گرنگ بۆ كورد بكات، كه‌ هه‌تا ئه‌و بمایه‌ كیانی ئێمه‌ وه‌كو نه‌ته‌وه‌ و خاك پارێزراو بوو.

كه‌واته‌ كورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا بەپێچەوانەی گوتاری مانه‌وه‌ی (به‌ختیار عەلی)یەوە ، له‌ ڕاستیدا جه‌نگی بۆ پاراستنی بارودۆخی ئه‌و‌ سه‌رده‌مه‌ی کوردستان ده‌ستپێكرد ، له‌وانه‌ بۆ بەرگرتنی ڕیفۆرمی زه‌ویوزار، بۆ بەرگرتن بە چاوكردنه‌وی خه‌ڵكی دێهاتەکان و به‌ خوێنده‌واربوونیان و بۆ بەرگرتن بە بنه‌بڕكردنی ئه‌و نه‌خۆشی و وه‌بایانه‌ی كه‌ له‌و‌ سه‌رده‌مه‌دا هه‌بوون، بۆ بێبەشکردنی خه‌ڵكی كورد له‌ ئاوی پاك، له‌ شارێ و شەقامی چاك، له‌ كاره‌با و گه‌لێك خزمه‌تگوزاری دیكە.

له‌‌ سه‌ر ئاستی جیهانیش بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا و خۆراوا به‌ گشتی و بریتانیا به‌تایبه‌تی، كه‌ هاوپەیمانی به‌غدادبه‌ هاتنی میری تازه‌ هه‌ره‌سی هێنا و بارودۆخی تازه‌ی سه‌رده‌می عه‌بدولكه‌ریم قاسم ڕێگه‌ی خۆشكرد بۆ‌ پێشكه‌وتنی پێگه‌ی شوره‌وی جاران و بیروباوه‌ڕی كۆمۆنیستی ” .

به‌ختیار، ڕاستییه‌كان وه‌كو خۆی ناڵێت و نه‌هامه‌تییه‌ك كه‌ هه‌ر له‌ ساڵی 1961وه‌ تاکو ئێستا به‌سه‌ر تاکی كورد و ناوچەی كوردستاندا هاتووه‌، به‌ ته‌نها ده‌خاته‌ سه‌رشانی بێگانه‌و دوژمنانی كورد، به‌ڵام ئه‌وه‌ نابینێت یا ده‌مارگیری نەتەوەییانەی به‌ختیار ڕێگه‌ی پێنادات، كه‌ هه‌ر هیچ نه‌بێت گه‌ر نیوه‌شی نه‌بێت ، سێیه‌كێكی بخاته‌ ئه‌ستۆی پارته‌ كوردییه‌كان و بزووتنه‌وی كوردی كه‌ هه‌ر له‌ دروستبوونیانه‌وه‌ تا ئه‌م ساتە، كاریان له‌سه‌ر داڕوخانی میكانیزم و پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌ نه‌ك هه‌ر له‌ بواری ڕامیاری و ئابووری و بازرگانی كولتووری دا، بگره‌ له‌ بواری سیسته‌می خوێندن و په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ركردنیشدا، كردووه‌ و ده‌كەن، بۆ نموونه‌ هاندانی كردنه‌وه‌ و زۆربوونی خه‌سته‌خانه‌ی تایبەتی و، خوێندنگە و زانكۆی تایبەتی ، كه‌ هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌سه‌ر حسابی به‌شه ‌زۆره‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه‌، كه‌ نه‌دار و هەژارن.

كۆتایی شوناسە دێرینەكان

له‌م به‌شه‌ی نووسینه‌كه‌‌یدا كه‌ به‌شێكه‌ له‌ كۆڕه‌كه‌ی، به‌ختیار جگه‌ له‌ڕیزبه‌ندكردنی چه‌ند وشه‌ و ده‌ستەواژه‌یه‌ك چی دیكە نییه‌، لەتەك دووچاربوونی چه‌ند ناكۆكییه‌ك له‌و بابه‌تانه‌دا كه‌ نازانێت كامیان ڕاسته: ‌ بزووتنه‌وه‌ به‌ ئایدیۆلۆجیاوه‌ یا بزووتنه‌وه‌ بێ ئایدیالۆژیا، له‌تەك ئایدۆلۆجیدایه‌ و له‌تەکییشیدا نییه‌. بڕوانن له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م به‌شه‌یدا چۆن ده‌ستپێده‌كات:

یه‌كێكی دیكە له‌و خاڵانەی كە وادەكات ئەم بزووتنەوەیە وەك دیاردەیەكی نوێ تەماشابكەین. دەرچوونە له‌كۆی دوولانە ئایدیۆلۆجییە كۆنەكان. ئەمە نە بزووتنەوەیەكی چینایەتی، نەبزووتنەوەیەكی ئایینی، نە بزووتنەوەیەكی ناسیۆنالیستییە. واتە بۆیەكەمجار بزووتنەوەیەكمان هەیە بەتەواوی ناچێتەوە ژێر چەتری ئەو دابەشبوونە تەقلیدیانەوە. ئەمە دیوێكی پۆزەتیڤە، كە ئەگەر بێت‌و كاری وردی له‌سەر نەكرێت، دەشێت نەگەتیڤ‌و زیانبەخش بكەوێتەوە

هه‌ڵبه‌ته‌ به‌ختیار لێره‌دا مه‌به‌ستی له‌م بزووتنەوەیه‌، بزووتنەوەی ئه‌م دواییه‌ی خه‌ڵكی کوردستانه‌، ئه‌و بزووتنەوەیه‌ی كه‌ دواتر لیستی گۆڕان و گروپە ئیسلامییه‌كان و كه‌سانی لیبراڵی وه‌كو فاروق ڕه‌فیق و بەختیار خۆی و هاوه‌ڵه‌كانی ، ده‌ستیان به‌سه‌ر‌دا گرت و خه‌ساندیان، تا گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی دوای بە خوێنڕشتنێكی زۆر و ڕاونان و گرتنی به‌شێك له‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، ئاشبه‌تاڵی لێكرا.

جێی سه‌رنجه‌ كه‌ به‌ختیار ئاوا ئه‌و بزووتنەوەیه‌ شی ده‌كاته‌وه: ‌ كه‌ ده‌ڵێت نه‌چینایه‌تیه‌ و نه‌ ئایدیۆلۆجیه، نه‌ ئایینیه‌ و نه‌ نێونه‌ته‌وه‌یی.‌

من پێش ئه‌وه‌ی قوڵتر بچمه‌ ناو ئه‌و پرسه‌وه‌، ئه‌و‌ پرسیاره‌ له‌ به‌ختیار ده‌كه‌م گه‌ر ئه‌و‌ بزووتنەوەیه‌ چینایه‌تی نه‌بوو‌، چۆن ئه‌و‌ پاساوی سه‌رهه‌ڵدانی بوون و ڕودانی ده‌كات؟

بۆچی زه‌مینه‌ی ئه‌و بزووتنەوەیه‌، نه‌بوونی پێداویستییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی کوردستان نه‌ بوو؟كام جۆر له‌ خه‌ڵكی؟ كێن ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ئیشی باشیان نییه‌؟ كێن ئه‌وانه‌ی كه‌ كرێی خانوویان به‌رزه‌، یان كرێی كاره‌كه‌یان ده‌ره‌قه‌تی خەرجی ‌ڕۆژانه‌ی خۆیان و خێزانیان نایێت؟ كێن ئه‌وانه‌ی كه‌ كاره‌بایان نییه‌ ، ئاویان نییه‌، له‌ بێکاریدا شەقام ده‌كوتن و چاوه‌ڕوانی كار ده‌ستكه‌وتن، دامەزران، ده‌كه‌ن؟ كێن ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ ته‌ڕ ده‌خۆن و له‌ وشك ده‌نوون؟ ئه‌مانه‌ به‌رپرسیاره‌كانی پارته‌كان و ده‌سه‌ڵاتن لەتەك كه‌سانی نزیك و ده‌سته‌وپەیوەندەكانیاندا، یان باقی خه‌ڵكه‌كه‌ی کوردستانه‌؟ كێ له‌ دادپەروەری كۆمه‌ڵایه‌تی بێبه‌شه‌، خه‌ڵكانی سه‌ر شه‌قام و ڕاپه‌ڕیوان بوون یا به‌رپرسیاران و ده‌سه‌ڵاتداران به‌ هه‌موو چه‌شنه‌كانیانه‌وه لەتەك پاره‌داران؟ كێن ئه‌وانه‌ی كه‌ زه‌ویوزار و موڵك و ته‌لاریان هه‌یه‌ ؟ خه‌‌ڵكه‌ ئاساییه‌كه‌ی کوردستانن یا دیسانه‌وه‌ به‌رپرسیار و ده‌سه‌ڵاتدارانن؟

به‌داخه‌وه‌ پیرۆزایەتی به‌ختیار عه‌لی و ناو ناوبانگ و قه‌به‌یه‌تیه‌كه‌ی، گوێگرانی به‌ڕێزی كۆڕه‌كه‌شی یا خوێنه‌رانی نووسینه‌كه‌ی، حه‌په‌ساندبوو به‌ سه‌رسامكردنیان له‌ بیستنی ئه‌م قسه‌ بێسەرەوبەرانەدا.

له‌م گوتاره‌ی به‌ختیاردا ئه‌وه‌ به‌ئاشكرا ده‌بینین، نه‌ك به‌ختیار ته‌نها مێژووی شێواندوه‌، به‌ڵكو چینه‌كان و ململانێی نێوانیانیشی سڕیوەتەوە و باوه‌ڕی پێیان نییه‌ و نه‌ماوه‌، ئه‌و باسی کۆمەڵگەی بێچین و بێ ئایدیۆلۆجیا و بێهێز و بێگیان ده‌كات. ئه‌مه‌ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه‌، كه‌ پێویسته‌ به‌ هه‌موومان ئه‌م ئایدیا لیبراڵییه‌ی به‌ختیار و هاوه‌ڵه‌كانی پووچ بكه‌ینه‌وه‌. ئه‌مه‌ی به‌ختیار قسه‌یه‌كی مارگرێت تاچه‌ری سه‌رۆكشالیارانی پێشووی بریتانیای هێنایه‌وه‌ یادم ، كه‌ له‌ دیدارێكیدا وتی شتێك نییه‌ ناوی کۆمەڵگە بێت، دیاره‌ ئه‌مەیش مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌، كه‌ بڵێت شتێك نییه‌، ناوی چین بێت و پرسكێش نییه‌، كه‌ ناوی كێشه‌ یا پرسی چینایه‌تی بێت.

پاش ئه‌م هه‌موو ماوه‌ درێژه‌، كه‌ به‌ختیار له‌ ئه‌وروپا ژیاوه‌ و‌ ده‌ژێت،، شتێك زیاتر له‌ فه‌لسه‌فه‌ نابینێت، ئه‌و ئه‌وه‌ نابینێت، كه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا هاوكێشه‌كان گۆڕاون، ململانێی چینایه‌تی گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌‌، سەرمایەداری و سیسته‌می سه‌رمایه‌داری كامڵتر و به‌هێزتر و دڕنده‌تر بووه‌. پرسەكه‌ له‌وه‌ ده‌رچووه‌، كه‌ كێشه‌كه‌ ته‌نها له‌ سنووری ململانێی كرێكاران و بورجوازیدا یا سیسته‌مه‌كه‌یاندا قه‌تیس بكات. بگره‌ سەرمایەداری كارێكی وای خولقاندووه‌، كه‌ دوو به‌ره‌ی ته‌واوی دروستكردووه‌ : به‌ره‌ی به‌رینی خه‌ڵكی له‌ هه‌ر بستێكی ئه‌م سه‌ره‌زه‌مینه‌دا و به‌ره‌ی و كه‌مایه‌تی سه‌رمایه‌داران و دەسەلاتداران، بۆیه‌ بزووتنەوەی هاوچەرخ چ له‌ کوردستان چ له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی و چ له‌ ئه‌و‌روپا و چ له‌ ئه‌مریكا و هه‌موو شوێنه‌كانی دیكە، هه‌ر كرێكاران بەتەنیا دژیگۆڕهەڵکەنەکەیكۆ ناكاته‌وه‌، بگره‌ هه‌رچی توێژاڵه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌ به‌ خۆیه‌وه‌ گرتوه‌ و ده‌گرێت ‌، چونكه‌ سیسته‌می هەنووکەیی نیئۆ لیبراڵ، كه‌ به‌ختیار و هاوه‌ڵه‌كانی پێیدا هه‌ڵده‌ده‌ن و باس له گرنگی مرۆڤ، مرۆڤدوستی ناو ‌کۆمەڵگە سڤیلییەکەیئه‌م سیسته‌مه‌ ده‌كه‌ن، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر هه‌ر هه‌موویان دروستكردووه‌، ته‌نانه‌ت بۆ سه‌ر ژینگه‌ش، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و بزووتنەوەیه‌ كه‌ ئێستا له‌ ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و شوێنه‌كانی دیكە ده‌بینین، گه‌ر ته‌نها خه‌ڵكانی به‌رگریكه‌ر له‌ ژینگه‌ گه‌ر هیچ ئامانجێكی دیكەیشیان نه‌بێت، كه‌چی هێشتا له‌ پێشه‌وه‌ی بزووتنەوەكه‌وه‌ن، وه‌كو هه‌موو خه‌ڵكه‌كانی دیكە. ئه‌وه‌شی كه‌ له‌ کوردستان و وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئێران ڕویدا و ڕوده‌دات هه‌ر له‌و چوارچیوه‌یه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه‌ و له‌و پرنسپڵ و فۆرمه‌له‌یه‌ ده‌رناچێت.

ئایا ئه‌م بزووتنه‌وانه‌ بێ ئایدیۆلۆجیان؟ بێگومان نه‌خێر ، وەكو پێشتر وتم ئیمڕۆ دوو به‌ره‌ هه‌ن، هه‌روه‌ها ئایدیۆلۆجیا و هزریش هه‌ن ، ئایدیۆلۆجی پارێزگاریكردن له‌ سیسته‌می زاڵ، كه‌ هه‌‌موو پارته‌ ڕامیارییه‌كان، ته‌نانه‌ت به چه‌پ و‌ كۆمۆنیسته‌كانیشه‌وه‌، له‌تەك ڕۆشنبیره‌ لیبراڵه‌کانی وەکو به‌ختیار و هاوه‌ڵه‌کانیشی، په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن، لە بەرامبەریدا تێڕوانین و هزری دژایه‌تیكردنی سیسته‌مەکە، خه‌ڵكانێك بۆی هه‌وڵ ده‌ده‌ن، كه‌ باوه‌ڕیان به‌ هێج جۆره‌ ده‌سه‌ڵاتێك نییه‌ و هه‌وڵیان له‌ پێناوی دروستكردنی ئه‌م ده‌وڵه‌ت و ئه‌و‌ ده‌وڵه‌ت یا گۆڕینی ئه‌م ده‌موچاو به‌وی دیكەدا نییە ، بەلکو ئه‌وان له‌ ڕاستیدا هه‌وڵی گێڕانه‌وه‌ی به‌های ته‌واوی خودی مرۆڤ ده‌ده‌ن‌.

با ئیستاش ئه‌و پرسیاره‌ له‌ به‌ختیار بكه‌ینه‌وه‌، ئه‌و بزووتنەوە تازه‌یه‌ له‌ چ به‌ره‌یه‌كیاندا خۆی ده‌گرێته‌وه‌ به‌ چ ئایدیۆلۆجێیایه‌ك له‌ قاڵب درا؟

به‌ڕای من ئه‌و بزووتنەوەیه‌ بزووتنەوەی خه‌ڵك بوو ، له‌ پێناوی داخوازییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكدا بوو، به‌ڵام كرا به‌ كێشه‌ و بزووتنەوەیه‌كی ڕامیاریی تا له‌ باری به‌رن، جا ئیتر ئه‌وه‌ به‌ ئاگاییه‌وه‌ بوو بێت یا لە نائاگاییەوە، ئه‌وه‌یان من ناتوانم وه‌ڵامه‌كه‌ی بده‌مه‌وه‌، به‌ڵام به‌ هه‌ر بارێكیاندا بووبێت، ده‌توانم هۆیەکانی تێشكانه‌كه‌ی و كه‌موكوڕییه‌كانی بزانم، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌ وانه‌ی لێ وه‌ربگیردرێت. به‌هه‌رحاڵ من ناچمه‌ ئه‌و پرسه‌وه‌ له‌ ئیستادا، گه‌ر چی من پێشتر له‌ چه‌ند كورته‌ نووسینێكمدا باسم له‌وه‌ كردوه‌.

ئه‌ی ئه‌و بزووتنەوەیه‌ قاڵبی هیچ ئایدیۆلۆجیایه‌كی به‌خۆیه‌وه‌ گرت؟ به‌ دڵنیانیه‌وه ده‌ڵێم ‌ به‌ڵێ و ئایدیۆلۆجیای ئه‌و‌ بزووتنەوەیه‌ ئایدیۆلۆجیا كۆنه‌كه‌ی سه‌د ساڵ زیاتری پێشووتره‌، كه‌ سه‌ده‌ها جار تێشكاوه‌، چونكه سه‌رئه‌نجامی ئه‌و بزووتنەوەیه‌، ‌ باشتر پارێزگاریكردن له‌م سیسته‌مه‌ بوو، به‌ گرتنه‌به‌ری ڕێگەی په‌ڕله‌مانتاری و گۆڕین و ده‌ستاوده‌ستپێكردنی ده‌سه‌ڵات، كه‌ ته‌نها سووكه‌ باری سه‌ركه‌وتنیشیدا، مسۆگەرکەری دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و هێنەری بژێوی باش و‌ خۆشی هه‌میشه‌یی بۆ خه‌ڵكی نه‌بوو، بار و ژیانی خه‌ڵكی زۆر به‌كه‌می ده‌گۆڕدرا، گه‌نده‌ڵی و ده‌وڵه‌مندی و خاوه‌نئیمتیازه‌كان وه‌كو خۆیان ده‌مانه‌وه‌، سه‌روه‌ری یاسا، یاسای كۆنتۆرڵكردنی خه‌ڵكی و پارێزگاریكردن له‌ دەولەمەندتربوونی ده‌وڵه‌مه‌ندان و هەژارتربوونی هه‌ژاران، له‌ به‌رده‌وامبوونی خاوەندارێتی تایبه‌تی و په‌یوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوچەرخ و لەتەك هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كانی دیكەدا، هه‌ر به‌رقه‌رار و به‌رده‌وام ده‌بوو. به‌ڵام ئه‌مانه‌ش، بەو واتایە نین، كه‌ پشتگیری لێ نه‌كرێت و پشتیوانی ئه‌و بارودۆخه‌ جێگیره‌ بكرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ش ڕاستییەکە، كه‌ وتم . ‌ ئایا به‌ختیار ده‌توانێت گەره‌نتی ئه‌وه‌مان پێبدات، كه‌ سه‌ركه‌وتنی بزووتنەوەیه‌كی ئاوا، نه‌ك هه‌ر گۆڕانكارییه‌كی خوازراوی ئاوا بكات ، به‌ڵكو ده‌توانێت سیسته‌مێكی بیرۆكراتی وه‌كو ئه‌م سیسته‌مه‌ی كه‌ له‌ خۆراوا و ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه‌ بهێنێته‌دی؟

له‌ كۆتایی ئه‌و‌ به‌شه‌یدا به‌ختیار ده‌یه‌وێت شتێكی تازه‌مان پێبڵێت سه‌باره‌ت به‌ ئایدیۆلۆجیا كه‌ خۆشی نازانێت چی ده‌ڵێت، جگه‌ له‌ قوتكردنه‌وه‌ی چه‌ند پرسیارێك، دواتر ڕێگەچاره‌یه‌كمان بۆ ده‌دوزێته‌وه‌ و ده‌ڵێت :

بەبۆچوونی من كارلێكی فیكری، فەزای كراوە، رەخنەی بەردەوام، دەتوانێت شوێنی ئایدیۆلۆجیا پڕبكاتەوە. گۆڕینی جیهان ئەمڕۆ پتر كەوتۆتە دەست ئەو هاوكێشە ئاڵۆزەی كە فیكر‌و سیستمی كۆمۆنیكاتسیۆن‌و گەشەی زانست له‌گەڵ یەكدا كۆدەكاتەوەچیتر ئایدیۆلۆجیاكان جیهان ناگۆڕن، بەڵكو ئەو فاكتەرانەی كە فەزای گشتی‌و گەشەی ئاستەكانی پەیوەندی بەرهەمیدەهێنن جیهان دەستكاریدەكەن. پاشەڕۆژ چیتر ئایدیۆلۆجیاكان نیگاری ناكێشن، بەڵكو پێكەوەكارلێكی بەردەوامی زانست‌و ئەخلاق‌و سیاسەت ئەوكارەدەكەن كە دەبێت له‌پەیوەندییەكی بەردەوامدا بن‌و بەردەوامیش یەك چاوەدێری ئەوی دی بن. ئەمڕۆ ترسناكترین شتێك ئەوەیە كە یەك رەهەند، یەك كایە بیەوێت خۆی وەك شا بڕیاردەر‌و شا كایە بسەپێنێت.

من نازانم به‌ختیار لێره‌دا مه‌به‌ستی له‌ ئایدیۆلۆجیا چییه و کامه‌یه‌‌؟ گه‌رچی ئه‌و‌ نموونه‌ی ئایدیۆلۆجیای نه‌هێناوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌ پێی ڕێسای گریمان، ده‌توانین ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و ده‌یکاته‌ مه‌ته‌ڵ لێمان، هه‌ڵیبهێنین و بڵیین‌ گه‌ر به‌ختیار باس له‌ نه‌گۆڕینی جیهان ده‌کات له‌ ڕێگەی ئایدۆلۆجیاوه‌، گه‌ر مه‌به‌ستی ئایدۆلۆجی نه‌ته‌وه‌یی ، ئایینی و مه‌زهه‌بی ، ڕه‌گه‌زی و ڕایسیستی و ماركسیستی و لێنینیستی و هتد بێت، من لەتەك به‌ختیاردا هاوڕام، گه‌رچی ئه‌مه‌ی که‌ ده‌یڵێت دژه‌ به‌خۆیەتی ، چونكه‌ ئه‌و‌ بۆیه‌ ده‌نووسێت، تاكو وه‌كو خۆی ده‌ڵێت هزر و ئایدیای بگاته‌ خه‌ڵكی، خۆ ئەگه‌ر وانییه‌ ئه‌و ده‌بێت له‌ نووسین بوه‌ستێت.

له‌مه‌ش گرنگ تر ئه‌وه‌یه،‌ ڕاسته‌ به‌ختیار وا خۆی ده‌رده‌خات که‌ ئه‌و له‌تەك ئایدیۆلۆجیدا نییه‌، به‌ڵام به‌کرده‌وه‌، واته‌ به‌ نووسین و به‌ چالاکییه‌کانی، به‌درێژای مێژووی بره‌و و ته‌شه‌نه‌ی به‌ ئایدیۆلۆجی داوه‌ ، ئه‌ی ئه‌وه‌ هه‌ر ئه‌و نییه‌ که‌ بانگهێشه‌ی کۆمه‌ڵگە و میری مه‌ده‌نیمان بۆ ده‌کات؟ هه‌ر ئه‌و نییه‌ باوه‌ڕی به‌ سیسته‌می دیمۆکراتی په‌ڕله‌مانته‌ری هه‌یه‌ و به‌شانوباڵیدا هه‌ڵده‌دا؟ هه‌ر ئه‌و نییه‌ که‌ ڕێگاچاره‌ی مرۆڤایەتی و خۆشگوزه‌رانی تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگە له‌و سیسته‌مه‌ مه‌ده‌نییە به‌ربه‌رییه‌دا ده‌بینێته‌وه‌؟ هه‌ر خۆی نییه‌ که‌ له‌ ئێستاوه‌ پلان بۆ داهاتوومان بۆ گه‌یشتن به‌و سیسته‌مه‌ دیمۆکراتییه‌ ده‌کێشێت و له‌ قاڵبمان ده‌دات؟ پێویست ناکات، من باس له‌ ژیان له‌ سایەی ئه‌و سیسته‌مه‌دیمۆکراتییه“‌ و ئه‌و کۆمه‌ڵگە مه‌ده‌نییه“‌ بکه‌م ، به‌ڵکو ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌ونده‌ ده‌ڵێم، که‌ مرۆڤی له‌ مرۆڤایه‌تی خستووه‌. ئەو به‌هه‌مان ڕێگە کۆنه‌که‌دا ده‌مانباته‌وه‌، که‌ چه‌نده‌ها جار نه‌ک هه‌ر ئێمه‌ به‌ڵکو به‌شێکی زۆری مرۆڤایەت خۆی لێداوه‌، به‌ڵام نه‌ک هه‌ر نه‌گیشتۆته‌ مه‌به‌ست، به‌ڵکو به‌فه‌لاکه‌تیش چووه!!!!‌. ئه‌ی ئه‌وه‌ به‌ڕێکردنی ئایدۆلۆجیا و خواستی خودی ئایدۆلۆجیا خۆی نییه‌، ئەگەر نا، ئەدی چییه‌؟

زانست و ئه‌خلاق و سیاسه‌تچۆن ده‌توانن کۆمه‌ڵگه‌ بگۆڕن. گومان له‌وه‌دا نییه‌، که‌ زاست ڕۆڵی هه‌یه و‌ ده‌بێت له‌ گۆڕینی کۆمه‌ڵگه‌دا، به‌ خۆشکردنی زه‌مینه‌ و خستنه‌به‌رده‌می هۆ و ته‌کنیکی نوێ ، به‌ڵام ناتوانێت کۆمه‌ڵگه‌ بگۆڕێت به‌و واتایه‌ی که‌ به‌ختیار و من و خه‌ڵکی تریش ده‌مانه‌وێت. ئه‌ی ئاکار (مۆڕاڵ) چییه‌؟ چۆن ئاکار ده‌توانێت کۆمه‌ڵگە بگۆڕێت؟ ئاکاری باش و خراپ چۆن دروست ده‌بن، سه‌رچاوه‌که‌یان چییە؟ ڕامیاری چییه‌، گه‌ر ئایدیا و هۆش و تێڕوانینێکی به‌خۆوه‌ نه‌گرتبێت؟ دوای ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌، ‌ئه‌مه‌ی که‌ ئه‌و له‌ خواره‌وه‌ ‌ ده‌یڵێت واتای چییە:

” ‌گەشەی زانست …………….و فاكتەرانەی كە فەزای گشتی‌و گەشەی ئاستەكانی پەیوەندی بەرهەمیدەهێنن جیهان دەستكاریدەكەن. پاشەڕۆژ چیتر ئایدیۆلۆجیاكان نیگاری ناكێشن

له‌م دوو دێڕه‌ی سه‌ره‌وه‌دا، خۆی ده‌خاته‌ ناكۆكییه‌كی گه‌وره‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و ئامرازانه‌ی كه‌ ئه‌و‌ باسیان ده‌كات، هزر و هۆشمه‌ندی و ئایدیۆلۆجی دروست ده‌كەن، ئەگه‌ر وانییه‌، بۆچی فڕۆكه‌ ‌ 3 سه‌د ساڵ له‌مه‌و پێش دروست نه‌كرا، بۆ ئیمه‌یل و فه‌یسبووك و تویته‌ر و مۆبایه‌لفۆن و زۆری دیكەیش له‌ سه‌رده‌می به‌ندایه‌تی و فیوداڵیستیدا دروست نه‌بوون؟

رێكخستنەوەی پەیوەندی نێوان دیسپلین‌و ئەنارشییەت له‌كۆمەڵگادا.

له‌م به‌شه‌ی نووسینه‌كه‌یدا . به‌ختیار باس له‌ دیسپلین و ئه‌نارکیزم [نەك ئەنارشییەت] ده‌كات ، ئه‌و‌ وای ده‌بینێت كه‌ چه‌ندێك دیسپلین بۆ کۆمەڵگە و بۆ تاكه‌كانی ناو کۆمەڵگە گرنگه‌، ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌نارکیزم پێویسته.

ئەگەر كه‌سێك لە هزر و ئایدیاکانی ئەنارکیزم وەك ڕەوتێکی کۆمەڵایەتی زۆر به‌ئاگا نه‌بێت، له‌م چه‌ند دێره‌یدا كه‌ نووسیویەتی، به‌ختیار یا به‌ ئه‌نارکیستبوون تاوانبار ده‌كات یا هیچ نه‌بێت به‌دۆستی ئه‌نارکیزمی ده‌زانێت. به‌ڵام له‌ ڕاستییدا به‌ختیار به‌ ئاگاییه‌وه‌ یا بێئاگاییه‌وه‌ زوڵم و ستەمێكی زۆر گه‌وره‌ی له‌ ئه‌ناركیزم (ئەوەی ئەو بە هەڵە نووسیویەتی ئەنارشیەت) كردووه‌ و هه‌م به‌ شێواندنی ناوی ئه‌نارکیزم به‌ ناوهێنانی به ‌به‌ره‌ڵا و بێسەرەوبەرەیی (chaotic – فوضویة) ، هه‌م به‌ بچووككردنه‌وه‌ی ئه‌و هزر و ڕێگەیه‌ش كه‌ سه‌دان ساڵه‌ بوونی هه‌یه‌ و قوربانییه‌كی زۆریش لە پێناویدا دراوه‌.

به‌ختیار ئه‌مه‌ی بە ته‌نها بۆ ڕاگرتنی بالانسێك له‌ نێوان دیسپلین و بێسەرەوبەریی له‌ کۆمەڵگەدا، به‌كاربردووه‌. ئه‌مه‌ بێجگە له‌وه‌ی كه‌ ئه‌و هزر و ئایدیای ئه‌نارکیستی بە بێسەرەوبەرەیی تێگەیشتووە و هەر لەوێشەوە شەیدایی و هۆگریی بۆ ئەنارشیەتلا دروست بووە.

له‌لایه‌كه‌وه‌ ده‌ڵێم، نه‌ده‌بووایه‌ به‌ختیار ئه‌م پرسەیه‌شی به‌ ئاوه‌ژویی و ناته‌واوی له‌ گوێگرانی كۆڕه‌كه‌ی و خوێنه‌رانی وتاره‌كه‌ی نیشان بدایه‌. له‌لایه‌كی دیكەیشه‌وه ده‌ڵێم، ده‌بێت ئه‌و كرێدته‌ی بده‌مێ كه‌ به‌ختیار له‌م وتاره‌ی دا له‌ سه‌ره‌وه‌ی تا كۆتاییه‌كه‌ی له‌ سه‌ر یه‌ك خه‌ت هاتووه‌ و ناكۆكی له‌ نووسینه‌كه‌یدا نییه‌، كه‌ به‌وەش له‌‌ شێواندندن و مێژوو ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌ و هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی ڕوداوه‌كان و نه‌هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ بۆ قسه‌كانی، درێغی نه‌كردووه.

ئه‌وه‌ی كه‌ له‌م به‌شه‌ی كۆڕه‌كه‌یدا شێوێنراون، دوو پرسن:

یه‌كه‌میان: ئه‌و‌ هه‌ر ناوی هزری ئه‌ناركیستی بەو جۆرەی لەلایەن دەسەڵاتداران و دەسەڵاتخوازانەوە بەکاربراوە، به‌كارهێناوه‌، تاكو هاوکێشەی دیسپلین و به‌ره‌ڵایی پێ بداته‌ ده‌م یه‌ك، ئه‌گینا ئه‌وه‌ی شتێكی كه‌م له‌ ئه‌نارکیزم بزانێت، ده‌زانێت ئه‌نارکیزم و بێسەرەوبەرەیی دوو شتی دژ به‌یه‌كن، له‌ هه‌ر شوێنێك هزری ئه‌نارکیزم به‌هێز بێت ، بێسەرەوبەرەیی لاوازه‌ ، پێچه‌وانه‌كاشی هه‌ر ڕاسته‌.

ئه‌نارکیزم هزر و ئایدیایه‌ و ئاراستەی خۆشبەختی و ئاسوودەیی ژیانه‌ ، ئایدیا و بیر و بۆچوونی من تۆ و هیچ سه‌ركرده‌یه‌ك و هیچ ڕابه‌رێك نییه‌، بگره‌ له‌و كاته‌وه‌ی مرۆڤ هه‌بووه‌ و ئەنارکیزمیش هه‌یه‌ و‌ ئه‌وه‌ش ئارەزوو و ئاراستەی ژیانی تاكه‌كانی کۆمەڵگەیه‌، كه‌ نایانه‌وێت له‌لایه‌ن كه‌سی دیكەوه‌ كۆنترۆڵ بكرێن و بڕیاریشیان بەسەردا یا بۆ بدرێت ، نه‌ خۆهەڵقورتان له‌ ژیانی كه‌سدا بكه‌ن و نه‌ كه‌سیش خۆهەڵقورتان له‌ ژیانیاندا بكات. هه‌ر زۆر به‌ كورتی ئه‌نارکیزم و ئه‌نارکی دژایه‌تی ده‌سه‌ڵات و كۆنتۆڵكردنن، سیسته‌می ژیانی به‌یه‌كه‌وه‌بوون و كاركردنی هه‌ره‌وه‌زی و بڕیاردانی کۆمەڵیانه‌ له‌سه‌ر سه‌رجه‌می كێشه‌ و پرسە كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و قسه‌كردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ره‌كه‌شی له‌ ده‌ستی خۆیاندا ده‌مێنێته‌وه‌ . سه‌رئه‌نجامیش خولقاندنی کۆمەڵگەیه‌ك كه‌ دوور له‌ پاره‌ و پله‌وپایه‌ و هه‌بوونی خاوەندارێتی تایبه‌تی، به‌ده‌ر له‌ ده‌سه‌ڵاتی پارت و دەستەبژێر و ده‌وڵه‌ت و میری. له‌و کۆمەڵگەی ئەنارکیدا پرسە ڕامیارییه‌كان و پاره‌ و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م و‌ ئه‌و ، کۆمەڵگە هه‌ڵناسوڕێنێت ، به‌ڵكو پێداویستییه‌كانی خه‌ڵكی و سه‌رجه‌می ئه‌و شتانه‌ی دیكە، كه‌ خۆشگوزه‌رانی و خۆشبه‌ختی بۆ تاکه‌كانی ناو کۆمەڵگەكه‌ ده‌هێنن، هەروەها دینه‌مۆی به‌گه‌ڕخستن و پێشه‌وه‌چوونی کۆمەڵگەكه‌یه‌.

مێژووی ئه‌نارکیزم مێژووییه‌كی دورودرێژه‌ و خاوه‌نی چه‌ندین بزووتنەوەی نه‌مری خۆیه‌تی و كه‌ له‌و‌ بزوتنه‌ه‌وانه‌دا خه‌ڵكی خۆی ڕێك ده‌خات و جڵه‌وی كاروباره‌كانی خودی کۆمەڵگەكه‌ لەلایەن گشت تاكه‌كانی کۆمەڵگەكه‌وە ده‌گیردێنه‌ ده‌ست و و ‌ شیرازه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستنی کۆمەڵگە و ته‌بایی تاکه‌كانی ناوه‌وه‌ی به‌هێز تر و خۆشتر ده‌كات. ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ به‌ختیار عه‌لی به‌یه‌ك دێڕی بێسه‌روبه‌ره‌ به‌و گه‌نجانه‌ی ده‌فرۆشێته‌وه‌، هه‌ركه‌سیش بیه‌و‌ێت له‌سه‌ر بزووتنەوەی ئه‌ناکیستی و کۆمەڵگەیه‌ك كه‌ ئه‌نارکییه‌كان ده‌یانه‌و‌ێت له‌ ئاینده‌دا بێتەدی، شتێك بزانێت، به‌ سه‌دان سه‌رچاوه‌ به‌ سه‌رجه‌می زمانه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی جیهان هه‌ن، با تۆزێك له‌ کاتی خۆی و وزەی هۆشیی خۆی بۆ چاوگێڕانێك بەو سەرچاوانەدا تەرخان بکات.

دووهه‌میان: هه‌ڵه‌یەكی دیكەی به‌ختیار هه‌ر له‌م به‌شه‌ی نووسینه‌كه‌ی دا ئه‌وه‌یه‌، ‌ كه‌ دیسپلین هه‌ر به‌ پارته‌وه‌ په‌یوه‌ست ده‌كات و هه‌ر به‌كاری پارتیانه‌ی ده‌زانێت، ئه‌و‌ ئێستاش پارته‌ كوردییه‌كان هه‌ر به‌و پارتانه‌ ده‌زانێت، كه‌ له‌ شاخ بوون و دیسپلینی ئه‌ندامان و دۆستانیان له‌ ڕامیاریكردندا له‌ بارودۆخی نهێنیدا، كردوویانە دەزانیت، ئەمە ئەگه‌ر مه‌به‌ستی له‌ قسه‌كانی هه‌ر پارته‌ كورده‌ییه‌كان بێت، خۆ ئەگه‌ر مه‌به‌ستیشی له‌ پارته‌ رامیارییه‌كانی ئه‌و‌روپا و ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا و ئوسترالیا بێت، ئه‌مه‌شیان هه‌ر وانییه‌ ، واته‌ پارت دیسپلینی تاك ناكات.

من پێم وایه‌، به‌ختیار هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی کوردستان قسه‌ ده‌كات، مه‌به‌ستی پارته‌ كوردی یا كورد‌ستانییه‌كانه‌، به‌ڵام ئه‌و‌ ئه‌وه‌ی له‌ بیرچووه‌، كه‌ پارته‌ كوردییه‌كان به‌شێكن له‌ ده‌وڵه‌ت و له‌وێدا چڕبوونه‌ته‌وه‌ و بوونه‌ته‌ میری، ئه‌وان ڕه‌نگه‌ تا ڕاده‌یه‌ك بتوانن، دیسپلینی ئه‌ندامه‌كانیان بكه‌ن، به‌ڵام دیسپلین و كۆنترۆڵی تاکه‌كانی کۆمەڵگە و سه‌رجه‌می کۆمەڵگە له‌ ڕێگەی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌وان له‌ ڕێەای په‌یڕه‌وپڕۆگرامی شومی پارتەکانیانه‌وه‌ ئه‌و كۆنترۆڵ و دیسپلینه‌ ناكه‌ن، به‌ڵكو له‌ ڕێگەی ده‌ستووری ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ یا ئه‌و‌ نیمچه‌ ده‌وڵه‌ته‌ی، كه‌ بوونی هه‌یه‌ و له‌ ڕێگەی په‌ڕله‌مانه‌كه‌یانه‌وه‌ به‌ بڕیاردان له‌سه‌ر یاسا و له‌ ڕێگەی سه‌روه‌رێتی یاساوه،‌ ده‌یكه‌ن ، ئه‌و یاسایه‌ی كه‌ که‌م تا زۆر له‌ یاسا و ده‌ستووری ئه‌م ولاتانه‌ی دیكەوه‌ نزیكه‌. ئه‌وه‌تا ناتوانرێت خۆپیشاندانێك بكرێت، گه‌ر له‌لای دەزگەی ده‌وڵه‌تییه‌وه‌ مۆڵه‌تی بۆ وه‌رنه‌گیردرێت، هه‌تا ده‌بێت ڕێگە و شوێن و كات و هه‌ڵسوڕاوانی ناو خۆپیشانده‌ران بزانرێت.

ئازادی و دیسپلین،ئازادی و ده‌سه‌ڵات، ئازادی و یاسا و ئازادی و ده‌وڵه‌ت، دوو شتن به‌ هێڵێكی ته‌ریبدا ‌ ده‌ڕۆن، كه‌ خاڵی به‌یه‌ك گه‌یشتنیان ئەستەمه‌ ، تەنانەت نییه‌. له‌ هه‌رشوێنێك ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت هه‌بێت، تاكه‌كانی کۆمەڵگە ئازادی ته‌وایان نییه‌، چونكه‌ به‌ یاسای سەروەری یەوە بەسترانه‌ته‌وه‌ و ده‌به‌سترێنه‌وه‌، به‌و یاسایه‌وه‌ كه‌ چینایه‌تییه‌، بۆیه‌ ئه‌و ئازادییانه‌ی كه‌ به‌ژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و چین و كۆمه‌ڵی باڵاده‌ست ده‌خەنه‌ مه‌ترسییه‌وه‌، ئه‌و‌ ئازادییانه‌ی كه‌ داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پۆلیس و تەراتێنی دەزگه‌ سیخوڕییه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌و‌ ئازادییانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت ده‌ستدرێژی بانکه‌كان و كۆمپانییە زەبەلاحەکان كۆتا بكه‌ن، ئه‌و ئازادییانه‌ی كه‌ ئامانجیان یا خود ئاراستەیان نه‌مانی هه‌ژاری و هه‌بوونی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ و‌ هه‌وڵیان بۆ ده‌ده‌ن، لەتەك گه‌لێك ئازادی دیكەیش، هه‌ر به‌و یاسایه‌ی كه‌ ناوی ئازادی تێدا تۆماركراوه‌ و ده‌كرێته‌وه‌، به‌ فیلتەری ئه‌و یاسایه‌دا ده‌بێته‌ تاوان و به‌ یاسایه‌كی دیكە فەرمانی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا ده‌درێت. یاسا له‌ هه‌موو شوێنێكی ئه‌م دنیایه‌دا به‌ کوردستانیشه‌وه‌، یاسای سه‌روه‌ران و پاره‌داران و خه‌ڵكانی پایه‌ و پله‌ به‌رزە، هەر بۆیه‌ داڕێژراوه‌، تاكو پارێزگاری له‌ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی ئه‌وان بكات و ئیمتیازاته‌كانیان بپارێزێت.

به‌ختیار ده‌ڵێت : ترسناكترین دوژمنی ئەم بزووتنەوەیە ئێستا باوكە پیرەكان نین، بەڵكو ئەوانەن كە راستەوخۆ دەیانەوێت خۆیان وەك ئەلتەرناتیڤی باوك پێشكەشبكەنوەك ئەو باوكەی جێگای باوكی پیر دەگرێتەوە

گه‌ر سه‌رنج له‌م ڕسته‌ی سه‌ره‌وه‌ بده‌یت، به‌ ئاشكرا ئه‌وه‌ ده‌ببینیت، كه‌ به‌ختیار لەتەك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌ه‌وی ئه‌م به‌شه‌دا ده‌ستی پێكردوه‌، ده‌كه‌وێته‌ نا‌كۆكییه‌وه‌، كه‌ له‌وێدا زۆر به‌ هیواوه‌ باس له‌و بزووتنەوە تازه‌یه‌ ده‌كات، كه‌چی كۆتاییه‌كه‌ی به‌م دێڕه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌هێنێت، كه‌ زۆر بێ هیوایە لێی، چونكه‌ لێره‌دا به‌ ئاگادێته‌وه‌ یا ڕاستتر دێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌رزی واقیع و له‌وێوه‌ پرسەكه‌ ده‌بینێت و ئیدی واز له‌ فه‌نتازییه‌كه‌ی پێشووتری ده‌هێنێت، لێره‌دا تێده‌گات، كه‌ باوكه‌ نوێیەكانی وه‌كو فاروق ڕه‌فیق و هه‌ڵسوڕاوانی لیستی گۆڕان و ڕێكخراوه‌ ئیسلامیكانن كه‌ ڕاسته‌وخۆ ده‌یانه‌وێت خۆیان وه‌كو ئه‌ڵته‌رناتیڤی باوك پێشكه‌ش بكه‌ن لێره‌دا جێی هیچ هیوایه‌ك ناهێڵێته‌وه‌، هیچ گوڕانكاریه‌ك له‌ داهاتووی ئه‌م بزووتنەوەیه‌دا نابینێته‌وه‌ ، كوتومت وه‌كو پێشتری ده‌یهێڵێته‌وه‌، كه‌ ده‌ڵێت وه‌ك ئه‌و باوكه‌ی جێگای پیر ده‌گرێته‌وه‌ئه‌مه‌ ناكۆكییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه‌ كه‌ له‌ نێو لاپه‌ڕه‌ی نووسینه‌كه‌یدا یا خود (5) خوله‌کی كۆڕه‌كه‌یدا ده‌یبینیت، ڕه‌نگه‌ ئه‌وه‌ له‌لای هه‌ندێك خه‌ڵك زۆر گرنگ بێت، كه‌ بزانن ئه‌و باوه‌ڕی به‌ كامیان هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ لای من ئه‌وه‌ گرنگه‌ كه‌ ئه‌و‌ له‌ باری دووهه‌مدا ڕاستی وتووه‌، به‌ڵام ئه‌ی بۆچی پێشتر لێره‌وه‌ و‌ له‌ باسه‌كانی تریشیدا و له‌ نامه‌كانیشیدا لەتەك هاوه‌ڵه‌كانیدا، ئه‌م ڕاستییه‌ی له‌ خه‌ڵك ده‌شارده‌وه‌، بۆچی خۆڵی ده‌كرده‌ چاوی خه‌ڵكییه‌وه‌؟ ئه‌مه‌ پرسیارێكه‌ بەشداربووانی كۆڕ و خوانی به‌ختیار ده‌بێت، داوای وه‌ڵامی لێ بكه‌ن .

کورتاجچییه‌کان

سه‌لام عارف

مێژووی ڕاپه‌ڕینه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کا ن سه‌لماندویه‌تی که‌،

* ئافەرێنەری گشت ڕاپه‌ڕینه‌کان جه‌ماوه‌ر خۆی بووه‌، ڕاپەڕینەکان خۆخۆیی بوون و جەماوەر خۆی ده‌سپێشخه‌ر و داهێنه‌ریان بووە. دوور بوون له‌ ئیعاز و ده‌هۆڵ و زوڕنای ده‌سه‌ڵاتخوازانه‌وه‌.

** ده‌سه‌ڵاتخوازان (ئۆپۆزیسۆن !!!) زاناتر و به‌تواناترن له‌ ده‌سه‌ڵاتداران بۆ پووچه‌ڵکردنەوەی ڕاپه‌ڕینه‌کان له‌ ناوه‌ڕۆکه‌ شۆڕشگێڕییه‌که‌ی.

*** کاتێك که‌له‌به‌رێك ده‌رده‌که‌وێت له‌ ڕاپه‌ڕینه‌کاندا، حزب و ده‌سته‌ و تاقمه‌ ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان به‌ په‌له‌پڕووسکێ خۆیانی تێده‌خزێنن، بۆ گۆڕینی ئاڕاسته‌کانیان و بردنیان به‌ره‌و چاوچنۆکیی ده‌سه‌ڵاتخوازی و دوورخستنه‌وه‌یان له‌ داواکارییه‌ ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان. هه‌ر ئه‌و کاته‌شه‌ که‌ هاوکێشه‌که‌ به‌م جۆره‌ی لێدێت:

(کاتێك حزبه‌کان ده‌یبه‌نه‌وه‌، جه‌ماوه‌ر ده‌یدۆڕێنێت. کاتێکیش جه‌ماوه‌ر ده‌یباته‌وه‌، حزبه‌کان ده‌یدۆڕێنن).

**** کاتێك تاکێك یا ده‌ستەیه‌کی ده‌سه‌ڵاتخوازی ده‌ست و داوێن پاك جێگه‌ی ده‌ست و داوێن پیسه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ده‌گرنه‌وه‌، سروشتی ده‌سه‌ڵاتداری وایان لێده‌کات بڵێیت هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له‌ کفندزی پێشوو.

ئەگه‌ر ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی بدایه‌ به‌ ده‌سته‌وه‌، ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌مان بۆ ده‌مایه‌وه‌ که‌ هه‌مان قسه‌ بکه‌ین، که‌واته‌ گۆڕینی موحه‌مه‌د به‌ حسێن، ئەمەش وەک ئەوە وایە خەسێنراوێک بخەیتە جێگەی بێگونێک و هیچ له‌ ناوه‌ڕۆکی ده‌سه‌ڵاتبازی ناگۆڕێت، عه‌ره‌بزمان واته‌نی: ”نفس طاس، نفس حمام.”

گێلە پیاوانی سەروەری یاسا

گێلە پیاوانی سەروەری یاسا، ناتوانن ئینکاری ئه‌وه‌ بکه‌ن، که‌ بووبوون یا باشتر بڵێین کرابوون به‌ جامخانه‌ی ئاشکرای ده‌سه‌ڵاتبازان و قسەگەرانی سەکۆی سەرا ته‌ڵه‌یه‌کی تریان نایه‌وه‌ و خۆیان به‌گرتن دا تا زیاتر ده‌رکه‌ون و زیاتر ببنه‌ پاڵه‌وان. کاتی خۆبه‌گرتندانه‌که‌شیان، ئەو کورتاجکارانه‌ ماستاویان بۆ ده‌سه‌ڵات سارد کرده‌وه‌ و سه‌روه‌ریی یاسایان به‌رز نرخاند، کامە یاسا؟ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کێ؟ ئه‌وان له‌ کاتێکدا سه‌روه‌ری به‌رز ده‌نرخێنن، که‌ جه‌ماوه‌رێکی زۆر له‌ سه‌رتاپای دنیادا دژایه‌تی هه‌موو جۆره‌کانی سه‌روه‌ریی (چینایەتی، نه‌ته‌وه‌یی، ڕۆشنبیری، کولتووری و ڕه‌گه‌زی) ده‌که‌ن.

خۆپیشاندانەکانی ئیسپانیا بەرەو بەرگرتن بە خۆتێهەڵقورتاندنی پارتە رامیارەکان و بایکۆتی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان هەنگاو دەنێنن

تادێت کۆڕی خۆپیشاندان و داگیرکردنی شەقام و چوارڕێیەکان و سەرتاسەریبوونەوەی ناڕەزایەتییەکان گەرمتر دەبێت. خۆپیشاندەران بۆ پاراستنی سەربەخۆیی ڕیزی جەماوەر و دەستکۆتاکردنی پارتە رامیارییەکان و سەندیکا پاشکۆکان لە دەستەمۆکردنی ناڕەزایەتییەکان، چەند بریارێکیان دەرکردووە:
1-که‌ خه‌ڵك له‌ ساحه‌کاندا کۆبونه‌ته‌وه‌ چه‌نده‌ها تیم ( دەستە) دروست بوون، وەکو تیمی یاسایی له‌ واته‌ پارێزه‌ر بۆ پشتیوانکردن له‌ خه‌ڵکی له‌ کاتی دەستگرتنیاندا و سه‌رپه‌رشتیکردنی ڕوداوه‌کان، تیمی نان و ئاو ئاماده‌کردن و دابه‌شکردنی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا. به‌ره‌ووام خوردن ده‌هێبرێت، به‌ڵام لیژنه‌ی خۆپیشانده‌ران داوای کردوه‌، که‌ ئیدی خواردن و خوارنده‌وه‌ نه‌هێنرێت. چونکه‌ زۆر هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش پارتی (ئاهەنگ) نییه‌، به‌ڵکو خۆپیشاندانه‌. به‌شی چاره‌سه‌ر و برینپێجکردنی خه‌ڵك دروستبووه، تیمی پاراستن و چاودێرنکردن له‌ ڕاووروت و شتی دیکە دروستبووه‌ ، جگه‌ له‌ چه‌ندین تیمی دیکە که‌ جێگەی دڵخۆشین و کەسانێکی زۆر له‌ و به‌شانه‌ی که‌ خۆیان تیایاندا شارەزاییان هەیە،خۆیان یکخستووە.
2- دروشمی دیاریکراو به‌رزکراوه‌ته‌وه‌، کە دیاریگەری ڕێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌که‌یه‌ و ده‌ڵێت” پارته‌ ڕامیارییەکان و سەندیکاکان به‌خێرهاتنیان لێ ناکرێت) کەسانی ڕامیار ده‌توانن بێن، به‌ڵام مه‌رج نییه‌ گوێیان لێ بگیردرێت.

 

3- له‌ ئێستادا دەیان پرۆتێستی له‌و چه‌شنه‌ له‌ ئیتالیادا ده‌روستبوون و نوێنه‌ری خۆپیشاندارانی ئیتالی به‌شدارن له‌ له‌ ئیسپانیا و پێچه‌وانه‌که‌شی هه‌ر وایە و ده‌یانه‌وێت کاری هاوبه‌ش و لیژنه‌ی یه‌کگرتوو دروست بن.

4- بەڕێوەبەرایەتی له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ئه‌وه‌ی ڕەتکردەوە، که‌ خۆیان هەڵقورتینن یا بڵاوه‌ به‌ خۆپیشانده‌ران بکه‌ن، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت دروستکردووه‌، که‌ ده‌ترسن شتی دیکەی لێ بکه‌وێته‌وه‌.

5- به‌یانی، که‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانه‌ و هه‌ندێکیش لۆکاڵی به‌ڵام خۆپیشانده‌ران بڕیاریان داوە، که‌ به‌شداری نه‌که‌ن و به‌رده‌وام بن هه‌تا داخوازییه‌کانیان دێنە دی.

«شۆڕشی ئیسپانی»* دەستی پێکردووە

تارمایی ئه‌و قه‌یرانه‌ ئابوورییه‌ی که‌ له‌ ساڵی 2008 وه‌ نزیکه‌ی هه‌موو دنیای به‌گشتی و ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ئه‌وروپای به‌تایبه‌تی گرته‌وه‌، نه‌ك هه‌ر نه‌ڕه‌ویوەته‌وه‌، به‌ڵکو ئێستا له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی وه‌کو (یۆنان و ئ

یرله‌نده‌ و بریتانیا و پوتوگال و ئیسپانیا وه ئیتالیا)ش قوڵتر بووه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هەڵچوونی شه‌پۆلی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و پرۆتێستێکی زۆری گه‌نجان، که‌ خۆبه‌خۆیی له‌ ڕێگەی فه‌یسبووك و ئیمه‌یل و تیوته‌رەوه‌ ڕێکده‌خرێن و له‌ سه‌رپەرشتی یا کۆنترۆڵکردنی پارته‌ ڕامیارییه‌کانه‌وه‌ دوورن.

ئه‌م شه‌پۆله‌ دوای یۆنان و ئیرلەندە، بریتانیا و پۆتروگال و ئێستا لە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابوردووەوە گه‌یشتۆته‌ ئیساپانیا. سەرەڕای هۆکارە گشتییەکانی ناڕەزایەتییەکان، بێجگە لە ناڕەزایەتی خەڵك بە ڕامیاریی لێگرتنەوەی ئابووری،ڕێژەی بێکاری و دابەزینی توانای کڕین ڕۆلێکی سەرەکی هەیە، کە ریژەی بێکاری لەناو کەسانی سەروو 30 ساڵیدا 19%یە و لەناو کەسانی خوار 30 ساڵی ڕێژەکەی دەگاتە 43% . بۆیە لە بەرامبەر ئەو نالەبارییەدا دەیان هەزار کەس که‌ زۆربه‌یان گه‌نجن و ته‌مه‌نیان له‌ ژێر 30 ساڵه‌وه‌، ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شەقامه‌کان به‌تایبه‌ت له‌ شاری مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌، ده‌سیتان کردوه‌ به‌ چالاکی خەباتی ڕاسته‌وخۆ ، زۆربه‌ی مه‌یدانه‌

کانیان داگیرکردوون و چادریان تێدا هه‌ڵداون و داوای به‌دیهێنانی داخوازییه‌کانیان ده‌کەن. ئه‌مه‌ی، که‌ ئه‌وان له‌ مه‌درید ده‌یکه‌ن، نه‌ك هه‌ر پارته‌ ڕامیارییه‌کان ڕەت ده‌که‌نەوە، به‌ڵکو سه‌روه‌ری یاساش ڕەت ده‌کەن و ڕووبەڕووشی ده‌وەستنەوە.

شایانی باسه‌، ماوه‌یه‌که‌ پۆلیس له‌ ئیسپانیا خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی خه‌ڵکی یاساخ کردووه‌، به‌لام به‌م خەباتە ڕاستەوخۆیەی که‌ ئێستا کراوه‌، ئه‌و سه‌روه‌رییه‌ی یاسای کەڵەگایی پۆلیسی ڕه‌ت کردووه‌تەوە و ته‌نانه‌ت پۆلیس ناتاوێت خۆی له‌ قه‌ره‌یان بدات، نه‌کا ببێته‌ هۆی زیادبوون و به‌هێزبوونی خه‌ڵکی و “نائارامی و پشێوی” بنێته‌وه‌. هەروەها شایانی باسە، کە پۆلیس له‌

لایه‌ن ده‌ساڵاته‌وه‌ فەرمانی پێدراوە، که‌ لێیانگه‌ڕێن و نه‌یانوروژێنن. خرۆشانی خەڵکی نارازی تەنیا ناڕەزایی بە نالەباری و وەلامدانەوەی ملهوڕی پۆلیس و یاسا نییە، بەڵکو هەڵبژاردنی ئەم ڕۆژانە بۆ خرۆشان و مانگرتن، هەڵخرانی خەڵکە بۆ بەشدارنەکردن (بایکۆتکردن)ی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانە، کە وەڵامی نەرێی خەڵكە بە سیستەمی پارلەمانی و لە بەرامبەریدا بەرزکردنەوەی دروشمی دێمۆکراسی کەتواریی (دێمۆکراسی راستەوخۆ)یە.

له‌لایاکی دیکەشه‌وە هه‌مان خۆپێشاندان و ناڕه‌ازاییده‌ربڕین له‌ ئیتالیاش ده‌ستیپێکردوه‌ به‌تایبه‌ت له‌ شاری میلان و ڕۆم و فلۆرانس ئه‌م خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییده‌ربڕینه‌ی خه‌ڵك که‌ خۆبه‌‌خۆیی ده‌یکه‌ن، ئه‌وه‌ نیشانده‌دات، که‌خه‌ڵکی بڕوای خۆی له‌ پارته‌ ڕامیارییەکان به‌ هه‌موو چه‌شن و ڕه‌نگه‌کانیانه‌وه‌ سه‌ندووەته‌وه‌ و ئه‌وه‌شی زیاتر لەلا ڕوون بووه‌ته‌وه‌، که‌ لە ڕێگەی گه‌مه‌ی په‌ڕله‌مانییەوە شتەکان ناگۆڕدرێن و سیسته‌می په‌ڕله‌مانتاری چیتر کاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵك نه‌اماوه‌ و له‌ توانایدا نه‌ماوه‌ که‌ لەوە زیاتر خه‌ڵکی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێت، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی هاتنی سه‌ره‌دمێکی نوێ و چه‌شنێکی نوێیه‌ له‌ خه‌باتکردن بۆگۆڕینی ته‌وای کۆمه‌ڵگە، که‌ زیاتر له‌ سه‌ده‌یه‌که‌ ئه‌نارکسته‌کان پێداگری له‌ سەر ئەو دروشمه‌ ده‌کەن ” گه‌ر هه‌ڵبژاردن شتێکی بگۆڕدایه‌،ئەوا ده‌مێك بوو، یاساخ کرابوو”..

* «شۆڕشی ئیسپانی دەستپێکردووە»دروشمی سەرەکی خۆپیشاندانەکانی ئیسپانیایە

مارشی7ی ئایاری نیئۆنازییەکان، پۆلیس و تەنگەتاوکردنی دژە فاشیستەکان، دووریگرتن و چاونوقاندنی پارتە چەپەکانی نێو پەنابەران

هاوار

 چەند مانگ لەمەوپێش چ لەلایەن خودی نیئۆنازییەکانەوە، چ لەلایەن دژە نازییەکانەوە، لە شاری کۆڵن و دەوروبەری هەواڵی مارشی نازییەکان بەناو ئەم شارەدا و «کەمپەینی دژەفاشیستی» چەپ و مرۆڤدۆستەکان، لەناویاندا ڕێکخراوی «هیچ کەس نافەرمی نییە»، «ئەنتی فائەنتی فاشیستەکان»، «ئەنارکۆسەندیکالیستەکان»، زۆر ڕێکخراو و کۆمەڵەی دیکە، کە چەند ساڵە چالاکانە دژی هەوڵە شاراوە و فریوکارییەکانی ڕێکخراوەکانی «پڕۆ کۆڵن Pro Köln و پڕۆ نۆرد ڕاین ڤێستفالن Pro NRW»، لە ژێر نێوی دژایەتی کردنەوەی مزگەوت و مافی ژنان و ماف و سەربەستیدا، خۆیان جەماوەری دەکەنەوە، ئەم ساڵێش بە هەمان شێوەی سالانی ڕابووردوو هەژماری خودی پەنابەران و کۆچەران لە خۆپیشاندانە دژە فاشیستییەکاندا کەم و بەرچاو نەبوو.

وەك پێشتر پلانی مارشی نیئۆنازییەکان ئاشکرابوو، ئازادیخوازان و سۆشیالیستەکان و مرۆڤدۆستەکانی ئەو شارە و هەرێمەکە، کەوتنە خۆ تاوەکو ڕێگە سەرەکییەکان بگرن و نیئۆنازییەکان لەیەکتر داببڕن، بۆ ئەو مەبەستە هەوڵدرا هێڵی شەمەندەفەری نێوان شاری کۆڵن و چەند شوێنێکی دیکە بە دانیشتن دابخرێت و هاوکات لە ناوەندی شاردا جەماوەر هەڵخرێنرێت و فشار بخرێتە سەر هێزەکانی پۆلیس و مارشەکە کەم کارا یا بەری پێ بگیردرێت. لە ئەنجامی ئەو هەوڵانەدا چ لە شوێنی دیاریکراوی کۆبوونەوەی مارشی نیئۆنازییەکان، زۆربەی کات پۆلیس هەوڵی تەنگەتاوکردنی نارازییانی دەدا و دەیویست بیانوویەك بۆ هێڕشکردنە سەر دژەنازییەکان بەدەستبهێنێت و چەند چالاکی دژە فاشیستی دەستگیر کرد و فڕاند، هاوکات لە (ویستگەی ئۆپلادن Opladen) کە نزیکەی 100 کەسێکی دژە فاشیست هەردوو هێلەکانی شەمەندەفەریان داگیرکردبوو، لەلایەن پۆلیسەوە تا ئێوارەیەکی درەنگ ڕێگەی ڕۆشتنیان لێگرا و لەبەرامبەردا لە زۆر شوێن نازییەکانیان دەپاراست و سواری ئوتوبوس و شەمەندەفەر دەکران تا بە ئاسانی بگەنە شوێنی دیاریکراوی مارشەکەیان. لە گشتی شایانی باستر، ئەوەیە زۆربەی ئەندامانی پارتە چەپەکان و کۆمونیستەکانی خۆرهەڵاتی ناوەراست لە (راین پارك Rhein Park) کە چەند سەد میترێك لە خاڵی دەستپێکی مارشی نیئۆنازییەکانەوە دوورە، یا لە پارکەکانی دیکەی شاری کۆڵن دا خەرکی گۆشتبرژاندن بوون یا خەریکی کاری ڕەش و باوێسکدان بوون بەدیار کاناڵەکانی ماسمیدیای وڵاتانییانەوە!

 وەك سالانی رابوردوو، وێرانی بانگهێشتکردن و بڵاوکردنەوەی زانیاری و ئاگاداری لەمەڕ کۆبوونەوەکانی خۆئامادەکردن و هەڵخراندن دژینازییەکان، کە مەترسی سەرەکییەکان لە پێش هەمووانە بۆ سەر پەنابەران و کۆچەرانە، کەچی ئامادەیی و هاریکاری پەنابەران و کۆچەران بەرچاو نەبوو. هەڵبەتە هۆی ئامادەنەبوون و هاریکارینەکردنی هێزە ئیسلامییەکان و تاکە پەڕگیرە مەزهەبییەکان، لە بەرەی دژەفاشیستەکاندا ئاشکرایە، ئەویش ئەوەیە، کە لەلایەك ئیسلامییەکان لە بەرامبەر دەسەلاتداری یەهوودییەکاندا، هەم لە رابوردوو و هەم لە ئێستادا هاوسەنگەر و هاوبۆچوونی نازییەکان و نیئۆنازییەکان بوون و هەن، لەلایەکی دیکەوە هاوبیر و هاوبۆچوونی نیئۆنازییەکان، خۆیان لە سەنگەری دژە سۆشیالیست و ئازادیخوازەکاندا دەبیننەوە، هەرچەندە دروشمی سەرەکی و سیمبولە سەرەکییەکانی نیئۆنازییەکان (پڕۆ کۆڵن و پڕۆ NRW) هێڵکێشان و قەدەخەکردنی مزگەوت و پۆشاکی ئیسلامی و مرۆڤە نا ئاڵمانییەکانن، بەڵام هاوکات تەواوگەری یەکترن و دژایەتی نازییەکان بۆ پەنابەران، گیان بەبەری ناسیونالیزم و فەندەمالیزمی ئیسلامی دەکات و بەپێچەوانەوەشەوە، هەڵخراندن و گۆشەگیرکردنی پەنابەران و کۆچەران لە مزگەوت و کۆڕ و کۆمەڵە مەزهەبییەکاندا، کە لەم هەرێمەدا ژمارەی ڕێکخراوە ئیسلامییەکان 34 ڕێکخراو و ناوەندی فەرمی و ناسراون، خزمەت بە قەرەبالخبوونی کۆڕ و کۆمەڵی نیئۆنازییەکان دەکات!

 بەڵام ئەوەی زیاتر جێگەی سەرنج و قسەوباسە، هەڵویستی پارتە چەپ و کۆمونیستەکانی ئێران و عیراق و تورکیە یە، کە وەك بڵێی لەو شار و وڵاتەدا نین و ناژین و ڕۆژانە دەرگیری سووکایەتی و هەڕەشە و تەنگەتاوی نیئۆنازییەکان نابنەوە! هەرچەندە ئەوان بڕوبیانووی وەك بەرگری نەکردن لە مزگەوت و ئیسلام و چی و چی دەهیننەوە، بەڵام راستی پرسەکە ئەوە نییە و پێش ئەوەی پووچی ئەو پاگەندەیان بخرێتە ڕوو، پێویستە، خۆدوورگرتن و تێکەڵنەبوونیان بە بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی وەك «دژی ڕامیاری دەستلێگرتنەوەی ئابووری (تقشف، «بزاڤی دژە وزەی ئەتۆمی» و زۆر پرسی دیکەی ناو شار و کۆمیونیتییەکان و کۆمەڵگەیەك کە تێدا دەژین، وەك بەڵگە نیشان بدرێت و بکێشرێنە پای وەڵام بە نادەربەستی و تێکەڵنەبوون و پاسیڤبوونیان بدەنەوە.

 وەڵام، هەرێمی (نۆرد ڕاین ڤێستفالن NRW)، کە گەورەترین هەرێمی وڵاتی ئاڵمانە لەڕووی سەرژمێری دانیشتوانییەوە، هەژماری پەنابەران و کۆچبەران (بیانیان) تیایدا نزیکەی 10% ەو لەناو ئەوانەشدا هەژماری پەنابەران و کۆچبەرانێك کە ئایینیان، ئیسلام تۆمار کراوە (2.8%)، کە هەژماریان دەکاتە کەمتر لە 01%ی هەموو بەناو ئیسلامییەکان و ئەم هەژمارە، ژمارەی ئەو چەپ و کۆمونیستانەش دەگرێتەوە، کە لەبەر هەر هۆیەك بووە، خۆیان بە بێ ئایین نەناساندووە، ئەمە بێجگە لەوەی کە هەژماری ئەو پەنابەر و کۆچبەرانەی کە نە نوێژ دەکەن و نە سەردانی مزگەوت دەکەن و نە پەیڕەوی دەستوورەکانی ئیسلام دەکەن، دەگرێتەوە. بەم جۆرە دەبینین، ئەگەر بێت و پارتێکی ئیسلامی لەم هەرێمەدا دروست ببێت و مافی یاسایی بەشداری هەڵبژاردن وەربگڕێت، زۆربەی پەنابەران و کۆچبەرانی ئایین ئیسلامیش دەنگی پێ بدەن، ئەوا بەپێی یاسای خۆهەڵبژاردن و دەنگهێنان و چوونەوە پارلەمانە هەرێمیی یا ولاتیی ئاڵمان، هێشتاکە ناتوانێت بچێتە پارلەمان، چ جای ئەوەی بتوانێت کارایی لەسەر گؤرینی یاسا دابنێت یا زۆرینەی دەنگ بەدەست بهێنێت، کە بتوانیت مەترسی سەرهەلدانی دەوڵەتێکی ئیسلامی دروست بکات.

خۆ ئەگەر هەژماری هەموو موسولمانەکان یا بەنێو موسوڵمانەکان لە سەرتاسەری ئاڵماندا لەبەرچاو بگرین، ئەوا بەپێی ئامارەکان، کە 40 ساڵ لەمەوبەرەوە خەڵکانی ئایین ئیسلام وەك کرێکار و پاشان وەك پەنابەر و کۆچەر ڕوویان لەو هەرێمە ناوە و لە سەرتاسەری ئاڵماندا چوار(4) ملیۆن کەسی بەنێو موسوڵمان دەژێن و لەناو ئەو هەژمارەدا تەنیا 34،700 کەس گومانی ئیسلامیبوونیان لێدەکرێت، کە تەنیا چاوەڕوانی دەنگدان بە پارتێکی ئیسلامی لە وەها کەسانێك دەکرێت و ئەو کەسانەش ڕێژەیان 01%ی هەژماری گشتی موسوڵمان و بەنێو موسوڵمانەکانە.

ئایا لەوە پۆچتر هەیە، کە پاگەندەی ئەوە بکەی، خۆپیشاندانی دژەفاشیست، بە قازانجی هێزە ئیسلامییەکان تەواو دەبێت؟

 بەڵام، لە کاتێکدا کە لەناو هەژماری 18 ملیۆنی ئەو هەرێمەدا تەنیا 1،8 ملیۆن نائاڵمانن و 16،2 ملیۆنی ئاڵمانین و ڕێژەی ئاینداری مەسیحی 72% و ڕێژەی بێکاری لەو هەرێمەدا 3.5 لەم ساتەدا و لە سەرتاسەری ئەوروپادا ڕێژەی دەنگدان و ئەندامبوون لەناو پارت و ڕێکخراوە نیئۆنازییەکان لە زیادبووندایە و وڵاتی ئاڵمان بەپێی زەمینەی ئامادەی ڕابوردووی لە هەر ولاتێکی دیکەی ئەوروپا مەترسی هێزگرتن و دەسەڵاتبردنەوەیان لێ دەکرێت. ئەمە بێجگە لە زەمینە گشتییەکانی دیکەی زیادبوونی دەنگ و تەشەنەی ئاراستە و ڕامیاریی دژە بیانی و پان نەتەوەیی، کە زیادبوونی ڕێژەی بێکاری بە هۆی ئۆتۆمایزەبوونی شوێنەکانی کار و گواستنەوەی کارخانە و سەرمایەکان بۆ ولاتانی کرێ و خەرج کەم و هەرزان و دابەزینی مووچە و بڕینی بیمە و خزمەتگوزارییە کۆمەلایەتیی و دەرمانییەکان و بەرتەسکردنەوەی بواری چالاکی سەندیکایی و ڕێگری لە ئەندامبوون، بوونەتە هۆی هانابردنی تاکە ناهوشیارەکانی ئەو کۆمەڵگایانە بۆ هێزە نیئۆنازیستەکان، دەبین مەترسی هێزگرتن و کارایی دانانی نیئۆنازییەکان لەسەر دەنگی تاکی بێدەرەتان و ناهوشیار و چوونە پارلەمان و توانانی گۆڕینی یاسا و بەندەکان لە ئاییندەدا، نەك گەورەترە، تەنانەت دەتوانێت مەترسیش بێت بۆ سەر دەسەڵات و کورسی پارتە سوونەتییەکانی ناو دەسەلات و دەرەوەی.

لە وەها بارێکدا دەکرێت ئاغایانی پارتە چەپ و کۆمونیستەکانی ناو پەنابەران و کۆچەران، هۆی بێدەنگەکردن و دووری گرتن و نادەربەستییان، بخەنەڕوو؟

ئایا ئەمە نابێتە هۆی دووبارەبوونەوەی ئەو تراجیدییەی کە «پەلاماری جوولەکەکانیان دا، چونکە جوولەکە نەبووم، دەنگم نەکرد، کە پەلاماری سۆشیالیستەکانیان دا، چونکە سۆشیالیست نەبووم، دەنگم نەکرد، کە پەلاماری سەندیکالیستەکانیان دا، چونکە سەندیکایی نەبووم، دەنگم نەکرد، کاتێك کە پەلاماری خۆمیان دا، کەس لەبەرامبەردا دەنگی هەڵنەبڕی»؟

 بەڵام ئەم بێهەڵوێستییە، تەنیا هاوسەنگەری هەندێك لە چەپەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەتەك نیئۆنازییەکان بەرامبەر ئیسلامییەکان نییە، بەڵکو هۆکاری دیکەی بە دواوەیە، کە چەپەکان هەردەم وەك دوکاندارێکی قازانپەرست، لە دوو و هەوڵی قۆستنەوەی بزووتنەوەگەلێکەوەن، کە دەتوانن سەرمایەگوزاری رامیارییان لەسەر بکەن، وەك دیارە و دەزانین، دەمێکە لەناو پەنابەران و کۆچبەراندا ئەو هەلەیان لەدەستچووە ، ئەمە بێجگە لەوەی کە ئەوان وەك هێزی ناسیونالیستی ئێرانی، عیراقی و تورکی و کوردی کارییان کردووە و دەکەن و گارەگاری ئینتەرناسیونالیستی و هاوپشتییان تەنیا بۆ سوودوەرگرتنە لە هێزی ئازادیخواز و سۆشیالیستی وڵاتانی ئەوروپی بۆ پڕکردنی کاسەی پارتەکانیان و مسۆگەرکردنی پەنابەری بۆ سەرکردەکانیان و دەستراگەیشتنیانە بە کۆمەكی تاکی ئەوروپیی بۆ پلانە پارتییەکانیان. لە پاڵ ئەوانەشدا راستییەکی دیکە چاوشاركێ دەکات، کە ناکامی و بێسوودی هەوڵی دەسەلاتخوازی و هەوڵی بەدەسەڵاتگەیشتنی ئەو پارتانەیە و لەناو ناوەندی پەنابەران و کۆچبەراندا کە بوونەتە بەشێک لە وڵاتە ئەوروپییەکان و هەر ڕۆژە ڕووبەڕووی هەڕەشەی نیئۆنازییەکان دەبنەوە، نە هیوای بەدەسەلاتگەیشتن لە وڵاتانی خۆیان و لە وڵاتانی ئەوروپیدالە سایەی ئەواندا نابینن، بۆیە نایانەوێت و ئامادەش نین، لەوێدا سەرمایەگوزاری رامیاریی بکەن و هیچ بۆیان گرنگ نییە، کرێکارێکی کۆچەر چەندە ڕووبەڕووی ڕاسیزم و سووکایەتی و دژاوەری دەبێتەوە و چەندە لە ماف و خواستە کۆمەڵایەتییەکانی ببەش دەبێت، ئەمە بێجگە لەوەی هیچ گرفتێکیان لە چەرمەسەری هاوچینە (پاگەندەییەکانیان) نییە و ئەگەر لە هەر گەڕێکی ئەوروپا هیتلەرێکی تێدا دروست ببێت، ئەوان هەر لە خەم و هەوڵی داڕشتنی نەخشەی چۆنیەتی بەدەستهێنانی دەسەلات و ئاخایەتی پڕۆلیتارەکانی ولاتەکانیانن.

ئەگەر بە وردی سەرنجی پاگەندە و راگەیاندنی ئەو پارتانە لە ساڵانی ڕابوردوودا بەتایبەت لە پاش ڕووداوە ناڕۆشن و گوماناوییەکەی 11ی سێپتەمبەر، دەبینین زۆر بە ئەستەم دەتوانێت پەردە و سنوور لەنێوان هەوڵ و پاگەندەکانی ماسمیدیای خۆراوا و ئەو پارتانە وەك بەرەی دژی ئیسلامی ببینین. هاوکاتیش زوڕنایان بۆ بەهەشتبوونی وڵاتانی ئەوروپا و مرۆییبوونی سیستەمە بورجوازییەکەیان لێداوە و ئەمەش بە ئاشکرا لە پاگەندەی ڕێکخراوە بەنێو «پەنابەری و ژنانی و کۆنەئیسلامی»یەکانیاندا بەدی دەکرێت و قسەگەرانی ئەو رێکخراوانە ئەوەندەی خۆشباوەڕی بە سیستەمە نامرۆییەکانی خۆراوا دروست دەکەن، ئەوەندە خۆیان بەپرسی ئەو توێژانەوە خەریک نەکردووە، کە پاگەندەی نوێنەرایەتییان دەکەن،

ئایا ئەم هەڵوێستگیرییە هەڵپەرستانەیە لە ولاتانی خۆراوا بەرامبەر نئیۆنازییەکان، بەشێك نییە لەو ڕامیارییەی کە ئەو پارتانە لە عیراق و ئێران و تورکییە دا، بە زاقکردنەوەی دژایەتی ئیسلامیزم، خۆیان لە نێوهێنانی سەرمایەداری و تایبەتیکردنەوەی کەرتە گشتییەکان و ڕامیارییەکانی نیئۆلیبرالیزم لەو ولاتانەدا دەدزنەوە؟

کارتی ڕێنوێنی یاسایی بۆ خۆپشاندەران لە بریتانیا

کارتی ڕێنوێنی یاسایی بۆ خۆپشاندەران لە بریتانیا

بۆ ئەو کەسانەی کە لەو وڵاتەدا دەژین و دەرگیری خەباتی کۆمەڵایەتی ڕۆژانەن

تذکرة القانونیة للمتظاهرین فی بریتانیا

تذکرة القانونیة للمتظاهرین فی بریتانیا

الذین یشارکون فی النضالات الاجتماعیة الیومیة