ئەرشیفەکانى هاوپۆل: كوردی – Kurdi

بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان

زاهیر باهیر

سلێمانی٢٤/٠٩/١١

 لیستی گۆڕان وەک بزوتنەوەیەک هەروەها وەک قەوارەیەکی ڕێکخراوەیی، بەڵام نەک وەک پارتێکی تەقلیدی ، لە مێژویەکی زۆر کورتدا توانی خەڵکانێکی زۆر ، تێکەڵ لە هەموو چین و توێژاڵەکانی ناو کۆمەڵگەی کوردی، لە ژێر دروشمی شەفافیەت و گەندەڵی و چاکسازی و دروستکردنی لیژنەی نەزاهەت و سەروەری یاسا، لە دەوری خۆی گرد بکاتەوە. وە لە ماوەی کەمتر لە دوو ساڵدا بە دوو ئەزمونی گەورەدا تێپەڕی. کە ئەو ئەزمونانە نیشانیداین، کە لیستی گۆڕان و سەرکردەکانیان هەر لەسەرەتاوە ئامانجیان گۆڕان نەبووە، بۆیە نەیانتوانیوە ئەو خەڵکانەی کە لە دەوریان کۆبووبوونەوە، ئاراستەیان بکەن بەرەو ئەو ئامانجانەی کە لە مانیفێستەکەیاندا هاتبوون. هەڵبەتە هۆکاری ئەمەش زۆرن بەڵام هەرە گرنگەکەیان: بە سیاسی کردنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان بوو، هاوپەیمانیان لەگەڵ هێزو پارتە ئیسلامییەکاندا، نەڕۆیشتن لەگەڵ بزوتنەوەی خەڵکدا، نەکێشانی هێڵێکی جیا لە نێوان خۆیان و دەسەڵاتدا، هەروەها بەکار بردنەوەی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکە بۆ بە دەسەڵات گەیشتن وەکو ڕێکخراوە چەپ و ڕاستەکانی تر.

ئەو دوو ئەزمونەی کە من لێرەدا دەمەوێت باسیان لێوەبکەم، یەکەمیان ئەزمونی هەڵبژاردن و پەڕلەمانتاری بوو. گەرچی تێشکانی ئەم ئەزمونە لەلای گەلێکی وەک من کە ساڵانە لە کۆمەڵگە دیمۆکراسی و مەدەنیەکانی سەرجەمی ئەوروپاو ئەمەریکاو کەنەداو ئوسترالیاو وڵاتانی ئەسکەندناڤیا، دەیبینین، هەمیشە فەشەلی هێناوەو دەیهێنێ، واتە هەرگیز گۆڕانکاریەکی بنەڕەتی لەو وڵاتانەدا ڕوی نەداوەو ڕوونادات .

با وەک نموونە هەڵبژاردنی ئەم دوایەی ئەمەریکا وەرگرین کە هەمیشە کێشمە کێشی سەرەکی لە نێوانی پارتی کۆماری و دیمۆکراتدا بوە، ئەوە بوو پاش دوو خولی دەسەڵاتداری پارتی کۆماری بەسەرکردایەتی سەرەک بووش، پاش ئەو کارەساتانەی بەسەر خەڵکی ئەمەریکی هات، پارتی دیمۆکرات بە سەرۆکایەتی ئۆبامە هەڵبژێردرا و مانیفێسەتەکەشی ٥ خاڵی سەرەکی بوو: یەکەم لابەلا کردنەوەی کێشەی فەلەستینیەکان و ئیسرائیلیەکان. دووهەم: داخستنی بەندیخانەی گوانتەنامۆ. سێهەم: کشانەوەی لەشکرەکەی لە عێراق و ئەفغانستان. چوارهەم بە خۆڕاییکردنی سیستەمی تەندروستی و چارەسەری ئەو ٣٩ ملوێن خەڵکەی کە ئەکسێسیان نەبوو بۆ سیستەمی تەندروستی و چارەسەر کردنیان بەبەلاش. پێنجەمیان چاککردنی باری ئابووری ئەمەریکا.

ئۆباما لە داخستنی گوانتەنامۆدا فەشەلی هێنا، مەسەلەی فەلەستینیەکان نەک هەر لابەلا نەبووەوە بەڵکو دوو هەنگاویش بەرەو دواوە گەڕایەوە بگرە تەنانەت ئەمەریکا ئامادە نییە بە پێی پەیمانەکەی ئۆسلۆی ١٩٩٣ ش بڕوات کە فەلەستینیەکان مافی دروستکردنی دەوڵەتی فەلەستینیان بە پێی سنورو قەوارەی فەلەستینی ساڵی ١٩٦٧ هەیەو ئۆرشەلیمی ڕۆژهەڵاتیش ببێتە پایتەختی و هەروەها گەڕانەوەی پەنابەرانیش بەپێی ئەو پەیمانە. ئەوەتا ئێستا ئەمەریکا هەقی ڤیتۆ لە دژی فەلەستینیەکان بۆ ئەو مافەیان، بەکار دێنێت. سەبارەت بە کشانەوەی لەشکرەکەشی لە عێراق و ئەفغانستان، نەک هەر ئەوەی نەکرد بەڵکو بەبڕی ٣٠ هەزاریشی لە ئەفغانستان زیاد کرد. باری ئابوری ئەمەریکاش نەک هەر باش نەبوو بەڵکو قەرزی ئەمەریکاو کورتهێنانی بوودجەیان گەیشتە ١٤ تریلۆن و ٣٠٠ ملیار دۆلاری ئەمەریکی. ڕێژەی بێکاری بە گشتی گەیشتۆتە لە سەدا ٩ و لە نێوەندی لاوانیشدا بەتایبەتی گەیشتۆتە لە سەدا ٢٣ لە سەدا ٢٣. ئەمە جگە لەوەی کە بە سەدەها هەزار کەس بێکارکەوتوە، هەر بە هۆی ئەوەوە بە سەدەها لەو بێکارانە خانوەکانیشیان لە دەستداوە.

هەرچیش مەسەلەی ئەکسێسی ئەو ٣٩ ملوێن خەڵکە بوو بۆ چارەسەر کردن ئەویش وەختێکی زۆرو قسەیەکی زۆریشی ویست هەتا ئەندامانی کۆنگریس قایل بکات بۆ بە ئەنجام گەیاندنی، ئەویش بە نیوە ناچڵی.

خۆ گەر بەریتانیاش بگریت ئەو یاری هەڵبژاردنە پتر لە ١٠٠ ساڵە هەر بە تەنها لە نێوانی پارتی موحافیزین و پارتی کرێکاراندا، بەردەوامەو دێت و دەچێت. لە ساڵی ١٩٨٥ وە کەلێنی نێوانی پارتی موحافیزین و کرێکاران لەسەرجەمی سیساسەتەکانیاندا، لە کەم بوونەوەدایە ، ئەوەش ڕاستی تێدایە گەر بڵێین جیاوازیەکانی نێوانیان زۆر زۆر کەمە. بەڕاستی ئەو وتەیەی کە سەدەیەکە وتراوە: (گەر هەڵبژاردن شتێکی بگۆڕێیایە، ئەوا دەمێک بوو یاساغ کرابوو)، دەقاو دەق ڕاستەو هەر بەڕاستیش دەمێنێتەوە.

لیستی گۆڕان و سەرانی لە تاقیکردنەوەی یەکەمیاندا کە هەڵبژاردن و بەدەستهێنانی کورسی پەڕلەمان بوو، تێشکان، چونکە نەیان توانی کە ئیجباری دەسەڵات بکەن نەک هەر بۆ کردنی تاقە گۆڕانکاریەکی بنەڕەتی، بەڵکو تەنانەت بۆ ئەوەیشی کە خۆشیان دەیانویست، گەرچی ئەو دروشمانەش لە شتێکی ڕوکەش و ناوەرۆک پوچ زیاتر شتێکی تر نیە. بۆ نمونە شەفافیەت لە بوجەی حکومەتدا چیە؟ !!

لە بەریتانیاو ئەمەریکادا پاوەن بە پاوەن یا دۆلار بە دۆلاری بودجە ئاشکرا دەکرێت و لە پەڕلەمانیشدا قسەی تەواوی لەسەر دەکرێت، خەڵکیش دەتوانێت گوێی لێبگرێت یا بیبینێت، بەڵام کەسێک نیە کە بتوانێت ڕای هەبێت یا ڕای لێوەربگیرێت لە چونێتی دابەشکردنیدا، چونکە گەر ڕای خەڵکی بەریتانی وەربگیرێت لەو پارەیەی کە لە ئەفغانستان بۆ هێزی لەشکرو سەربازییان، سەرف دەکرێت، کەس ڕازی نابێت کە ساڵانە ٤.٥ ملیار پاوەند لەوێ و ٧٥٠ ملوێن پاوەند لە لیبیادا سەرفکرێت لە کاتێکدا پارە بۆ خەستەخانەکان و مەکتەبەکان و دایەنگاکان و باخچەو پارکەکان و خزمەتگوزاریەکانی تر قاتییە.

لە ئەمەریکاشدا کە زیاتر لە تریلۆنێک دۆلار تەخانکرا بۆ ڕزگار کردنی بانقەکان لە هەرەس هێنان، لە بری ئەوەی کە بدرێن بە دادگا بە هۆی ئەوەی دەستێکی باڵایان هەبوو لە قەیرانەکەی ٢٠٠٨ دا، هەروەها ٦٠٠ ملیار دۆلاریش لە جەنگی ئەفغانستاندا سەرف کراوە، کەچی لە هیچ کام لەمانەدا پرس بە کەسێک نەکراوە.

با تەماشایەکی ئەو کۆمەڵگا مەدەنییەی یا ئەو حکومەتە مەدەنییە لیبراڵەی کە ئەوان داوای دەکەن، بکەین: بۆ نمونە لە کۆمەڵگەی مەدەنی بەریتانیدا لە ژێر حوکمی لیبراڵدا ٥ ملوێن نەخوێنەوار هەیە، بەشێکی زۆر لە ١١ ملوێن لە ژمارەی خانەنشینکراوان ژیانێکی مەمرەو مەژی دەبەنە سەر، زیاتر لە ٢٠٠ هەزار منداڵ لە ژێر هێڵی برسێتیەوە دەژین، ئاسایش لە کوردوستاندا بەراورد ناکرێت بە ئاسایش لە پایتەختی کۆمەڵگەی مەدەنی کە لەندەنە.

پار دەرکەوت کە پۆلیس لە بەریتانیادا داتاباسەکەیان کە وێنەو ناوی قوتابیانێک کە لە مانگرتنەکان و خۆپیشاندانەکاندا بەشداریان کردبوو فرۆشتەوە بە کۆمپانییاکان تاکو ئەو تۆمارەیان هەبێت بۆ ئاگادار کردنیان لە جموجوڵی سیاسیان، ئەمەش یانی وەرنەگرتنی ئەو لاوانەی کە زانکۆ تەواو دەکەن یا قوتابخانە واز لێدەهێنن، هەر لەو کۆمەڵگە مەدەنیەدا ١٤ ملوێن کامیرای چاودێری هەیە بۆ ٦٠ ملوێن خەڵک، واتە هەر کامیرەیەک بۆ چاودێری کردنی٤ تا٥ کەس.

سەروەری یاساش یانی سەروەری یاسایەک کە پارێزگاری لە پەیوەندی بەرهەمهێنانی کۆمەڵایەتی سەردەم بکات، سەروەری یاسایەک کە لە پێناوی کەڵەکەکردنی زیاتری سەرمایەو قازانجی زیاتردا، سەروەری یاسا لە ناردنی پۆلیس و سیخوڕەکانی حکوموت بۆ ناو ڕیزەکانی برادەرانی ژینگەو، جەمعیات و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان و ئەنارکیستەکان، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەو یاسایە یاساغی دەکات کە کەسێک بچێتە ناو ڕیزەکانی پۆلیس و دەسگا سیخوڕیکانەوە و میدیاکەشی ڕەجمی دەکات، ئەمە جگە لەوەی ماوەیەک لەمەو پێش پۆلیس بڕیارێکی دەرکرد کە لە گەڕەکەکاندا، لە شوێنی کاردا، هەرکەسێک ناسرا بە ئەنارکست، دەبێت پۆلیس ئاگادار بکرێتەوە لێیان. هەر ٣ هەفتە لەمەوپێش پۆلیس داوای لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆکان کرد کە ناوی ئەو قوتابیانەی موسڵمانن و ڕیشیان هەیە، کە بێتاقەت دیارن، کە سەردانی سایتە ڕادیکالە ئیسلامیەکان دەکەن، دەبێت ئاگاداری پۆلیس بکەنەوە. هەر ٣ هەفتە لەمەو پێش لە ٥ شارەوانی لەندەندا، لە ڕۆژی ٠٣٠٩١١ وە بۆ ماوەی مانگێک هەموو جۆرە خۆپیشاندانێک قەدەغە کراوە. سەروەری یاسا لە بەریتانیا ڕێگا دەدات کە کۆمپانیای ڤۆدۆ فۆن ٦ ملیار پاوەندو ٨٠٠ ملوێن پاوەند تەکسی لەسەرە نەیدات، هەروەها بارکەلی بانق کە بانقێکی جیهانیە تەنها ١٠٠ ملوێن پاوەند باج بدات کە ئەمەش بە ڕێژەی سەدی تەنها لەسەدا ١ دەکات لە کاتێکدا هەر بەپێی ئەو یاسایە بزنس و کۆمپانییە گەورەکان لە سەدا ٢٨ لە داهاتیان، باج دەیگرێتەوە. هەر ئەم یاسا سەروەرە بە رەوای بینی کە بەڕێوەبەرانی بانقەکان و ئەوانەی کە لە بۆرسەکاندا کاریان دەکرد، بە ڕای ئابوری زانەکان، گەورەترین قەیرانی ئابوریان لە ساڵی ٢٠٠٨ دا دروست کرد هیچیان بەرامبەر نەکرێت، کە تا ئێستاش ئەو قەیرانە نەک هەر نەڕەویوەتەوە، بەڵکو هەنذێک وڵاتی زۆر بە خەستی گرتۆتەوە، ئەمە لە کاتێکدا هەر ئەو یاسایە لەم ڕایاتەی ( هەڵچوون) مانگی ئاب کەلە هەندێک لە شارە گەورەکانی بەریتانیادا ڕوی دا و ١٧٣٦ کەسی تێدا دەستگیر کرا، کە هەنێک لەوانە لە ئێستادا دادگایی کراون، لەوانە ٦ مانگ بەندی سەپاند بەسەر یەکێک لەو گەنجانەدا کە تەنها تاوانەکەی بردنی ٣ بوتڵ ئاو بوو کە بایی تەنها ٣ پاوەندو نیو بوو و حوکمی ژنێکی گەنجیشی کە لە گەڵ منداڵەکەیدا دەژی بە جیا لە مێردەکەی، بە ٥ مانگ و نیو دا، کە تاوانی ئەمیش تەنها کڕینەوەی جوتێک پێڵاو بوو لە یەکێک کە لە دووکانێک هێنابویەوە لە کاتی ڕایەتەکەدا. گەنجێکی تریش ٤ ساڵی درا بە تەنگەدا، تاوانبار کرابوو کە گوایە لە سایتەکاندا تەرویجی بە توندو تیژی دابوو. سەروەری و عەدالەتی ئەم یاسایە گەیشتە رادەی بڕینی بیمەی بێکاری وکرێی خانوو بڕیاری دەرکردنی بەشێک لەو باوک و دایکانەی کە لە خانوەکانی شارەوانیدا، دەژین ، کە منداڵەکانیان بەشداری لەو ڕایاتەدا کردوە.

من دەتوانم لە بواری سەروەری یاساو دەبڵ ستادەرێتی کە کورد پێی دەڵێت بانێکەو دوو هەوا، دەیەها نمونەی تر بە دۆکۆمێنتەوە بهێنمەوە، ڕیزی بکەم، بەڵام لێرەدا من دەوەستم.

هەرچی سەبارەت بە گەندەڵیش هەیە لەو وڵاتە مەدەنییەدا من پێشتر بە باسێکی تایبەتی بە دۆکۆمێنتەوە لێی دوواوم، کە پێویست نییە لێرەدا دووبارەی بکەمەوە.

دووهەمیشیان ئەزمونی خڕدانی خەڵک و دەستکردن بە چالاکی سەر شەقام.

بۆ تێشکانی ئەم ئەزمونەشیان پێویستم بەوە نییە کە بە درێژی لەسەری بدوێم. لەلای هەموان ئاشکرایە کە گۆڕان لە بەڕێکردنی ئەم هەنگاوەشدا تێشکان، نەک نەیانتوانی هیچ شتێک لە داخوازیە سیاسییەکانیان بەدی بهێنن، بەڵکو بوونە هۆی لەباربردنی بزوتنەوەی خەڵکیش و بەهێز بوونی زیاتری دەسەڵاتیش.

بێگومان هۆکاری تێشکانی بزوتنەوەکە زۆرە بەڵام هەرە گرنگەکانیان هەندێک لەوانە بوون کە لەسەرەوە ناونوسم کردن، لەپاڵ گردکردنەوەو خەساندنی خەڵکی لە سەرای ئازادیدا، بەکارهێنانی هەمان تاکتیکە کۆنەکان لە شێوەیەکی خەتەرناکدا لەبەکارهێنانی توندوتیژو هەبوونی هەست و ڕۆحی شەڕەنگێزی لە ناو گەلێک لە گەنجاندا، کۆنترۆڵکردنی مایکرۆفۆنی گۆڕەپانەکەو پشتکردنە جەماوەرو هتد.

ئێستاش دەچمە سەر بەشی کۆتایی بابەتەکەم کە داهاتوی لیستی گۆڕانە وەکو ئەم قەوارە ڕێکخراوییەی کە هەیە ، کە بە ڕای من لە بەردەم دووڕییانیکدایە. یەکەمیان مانەوەی بەو شێوەیەی کە هەیە، کە نەک هەر ناتوانێت گۆڕانکاریەکی گەلیک بچوکیش بکات، بەڵکو دەبێت بە بزوتنەوەیەکی کۆنەپەرستانەی ڕێگر وەکو سەرجەمی بزوتنەوە سیاسیەکانی تر بە هەموو چەشنەکانییەوە، لە بەردەم بزوتنەوەی خەڵکیدا، جەماوەریدا، لەبەرئەوەی وەک هەر پێکهاتەیەکی هەرەمی تر ئامانجی سەرەتاو کۆتایی ئەویش هەیمەنە کردنە بەسەر کۆمەڵگەدا، بە جێگە گرتنەوەی ئەوانی تر. سەرئەنجام هەر ڕەخنەیەک لە لیستی گۆڕان بەبێ لێدان لە بنەما هەرەمیەکانی ئەم قەوارە تازەیە ، دەبێتە هۆی خۆشباوەڕکردنی جەماوەر بە لایەنێکی دەسەڵاتخوازی تر.

دووهەمیان دەشتوانێت ببێتە هێزێکی یارمەتیدەرو پاڵپێوەنەری بزوتنەوەی خەڵک، ئەویش بە بانگەشەکردنی فەشەلی خۆیان و دەستکێشانەوەی لیستی گۆڕان و سەرکردەکانیان لە سەرکردایەتی کردنی ئەو بزوتنەوەیە و خۆ بەدەمڕاست زانینیان. واتە پێلێنان لە هەڵەکانیان و لە سەرو هەمووشیانەوە داوای لێبوردن کردن لە جەماوەری ناڕازی سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنیان و بە سیاسیکردنی کێشەو داخوازیە کۆمەڵایەتیەکانیان بە کێشەیەکی سیاسی و لەبار بردنی بزووتنەوە ئەسڵیەکە.

من پێموانیە لە بەردەم لیستی گۆڕاندا، وەک پێویست ئاڵتەرناتیڤی سێهەم سەرهەڵبدەدات، ئەوەیش مانای پووکانەوەی گۆڕانە لەم قەوارە و شێوەیەی ئێستایدا. کەواتە هەر ڕێگایەکیشیان بگرێتە بەر یانی پووکانەوە و تیاچوونی لیست و سەرانی گۆڕان لەم قەوارە و شێوەی ئێستایدا.

دوو ئەزمونی تێشکاو و پاشەڕۆژی لیستی گۆڕان

زاهیرباهیر

سلێمانی٢٤/٠٩/١١

لیستیگۆڕانوەکبزوتنەوەیەکهەروەهاوەکقەوارەیەکیڕێکخراوەیی،بەڵامنەکوەکپارتێکیتەقلیدی،لەمێژویەکیزۆرکورتداتوانیخەڵکانێکیزۆر،تێکەڵلەهەمووچینوتوێژاڵەکانیناوکۆمەڵگەیکوردی،لەژێردروشمیشەفافیەتوگەندەڵیوچاکسازیودروستکردنیلیژنەینەزاهەتوسەروەرییاسا،لەدەوریخۆیگردبکاتەوە. وەلەماوەیکەمترلەدووساڵدابەدووئەزمونیگەورەداتێپەڕی.کەئەوئەزمونانەنیشانیداین،کەلیستیگۆڕانوسەرکردەکانیانهەرلەسەرەتاوەئامانجیانگۆڕاننەبووە،بۆیەنەیانتوانیوەئەوخەڵکانەیکەلەدەوریانکۆبووبوونەوە،ئاراستەیانبکەنبەرەوئەوئامانجانەیکەلەمانیفێستەکەیانداهاتبوون. هەڵبەتەهۆکاریئەمەشزۆرنبەڵامهەرەگرنگەکەیان: بەسیاسیکردنیکێشەکۆمەڵایەتیەکانبوو،هاوپەیمانیانلەگەڵهێزوپارتەئیسلامییەکاندا،نەڕۆیشتنلەگەڵبزوتنەوەیخەڵکدا،نەکێشانیهێڵێکیجیالەنێوانخۆیانودەسەڵاتدا،هەروەهابەکاربردنەوەیبزوتنەوەکۆمەڵایەتیەکەبۆبەدەسەڵاتگەیشتنوەکوڕێکخراوەچەپوڕاستەکانیتر.

ئەودووئەزمونەیکەمنلێرەدادەمەوێتباسیانلێوەبکەم،یەکەمیانئەزمونیهەڵبژاردنوپەڕلەمانتاریبوو. گەرچیتێشکانیئەمئەزمونەلەلایگەلێکیوەکمنکەساڵانەلەکۆمەڵگەدیمۆکراسیومەدەنیەکانیسەرجەمیئەوروپاوئەمەریکاوکەنەداوئوسترالیاووڵاتانیئەسکەندناڤیا،دەیبینین،هەمیشەفەشەلیهێناوەودەیهێنێ،واتەهەرگیزگۆڕانکاریەکیبنەڕەتیلەووڵاتانەداڕوینەداوەوڕوونادات.

باوەکنموونەهەڵبژاردنیئەمدوایەیئەمەریکاوەرگرینکەهەمیشەکێشمەکێشیسەرەکیلەنێوانیپارتیکۆماریودیمۆکراتدابوە،ئەوەبووپاشدووخولیدەسەڵاتداریپارتیکۆماریبەسەرکردایەتیسەرەکبووش،پاشئەوکارەساتانەیبەسەرخەڵکیئەمەریکیهات،پارتیدیمۆکراتبەسەرۆکایەتیئۆبامەهەڵبژێردراومانیفێسەتەکەشی٥خاڵیسەرەکیبوو:یەکەملابەلاکردنەوەیکێشەیفەلەستینیەکانوئیسرائیلیەکان.دووهەم:داخستنیبەندیخانەیگوانتەنامۆ.سێهەم:کشانەوەیلەشکرەکەیلەعێراقوئەفغانستان.چوارهەمبەخۆڕاییکردنیسیستەمیتەندروستیوچارەسەریئەو٣٩ملوێنخەڵکەیکەئەکسێسیاننەبووبۆسیستەمیتەندروستیوچارەسەرکردنیانبەبەلاش.پێنجەمیانچاککردنیباریئابووریئەمەریکا.

ئۆبامالەداخستنیگوانتەنامۆدافەشەلیهێنا،مەسەلەیفەلەستینیەکاننەکهەرلابەلانەبووەوەبەڵکودووهەنگاویشبەرەودواوەگەڕایەوەبگرەتەنانەتئەمەریکائامادەنییەبەپێیپەیمانەکەیئۆسلۆی١٩٩٣شبڕواتکەفەلەستینیەکانمافیدروستکردنیدەوڵەتیفەلەستینیانبەپێیسنوروقەوارەیفەلەستینیساڵی١٩٦٧هەیەوئۆرشەلیمیڕۆژهەڵاتیشببێتەپایتەختیوهەروەهاگەڕانەوەیپەنابەرانیشبەپێیئەوپەیمانە.ئەوەتائێستائەمەریکاهەقیڤیتۆلەدژیفەلەستینیەکانبۆئەومافەیان،بەکاردێنێت.سەبارەتبەکشانەوەیلەشکرەکەشیلەعێراقوئەفغانستان،نەکهەرئەوەینەکردبەڵکوبەبڕی٣٠هەزاریشیلەئەفغانستانزیادکرد.باریئابوریئەمەریکاشنەکهەرباشنەبووبەڵکوقەرزیئەمەریکاوکورتهێنانیبوودجەیانگەیشتە١٤تریلۆنو٣٠٠ملیاردۆلاریئەمەریکی.ڕێژەیبێکاریبەگشتیگەیشتۆتەلەسەدا٩ولەنێوەندیلاوانیشدابەتایبەتیگەیشتۆتەلەسەدا٢٣لەسەدا٢٣.ئەمەجگەلەوەیکەبەسەدەهاهەزارکەسبێکارکەوتوە،هەربەهۆیئەوەوەبەسەدەهالەوبێکارانەخانوەکانیشیانلەدەستداوە.

هەرچیشمەسەلەیئەکسێسیئەو٣٩ملوێنخەڵکەبووبۆچارەسەرکردنئەویشوەختێکیزۆروقسەیەکیزۆریشیویستهەتائەندامانیکۆنگریسقایلبکاتبۆبەئەنجامگەیاندنی،ئەویشبەنیوەناچڵی.

خۆگەربەریتانیاشبگریتئەویاریهەڵبژاردنەپترلە١٠٠ساڵەهەربەتەنهالەنێوانیپارتیموحافیزینوپارتیکرێکاراندا،بەردەوامەودێتودەچێت.لەساڵی١٩٨٥وەکەلێنینێوانیپارتیموحافیزینوکرێکارانلەسەرجەمیسیساسەتەکانیاندا،لەکەمبوونەوەدایە،ئەوەشڕاستیتێدایەگەربڵێینجیاوازیەکانینێوانیانزۆرزۆرکەمە.بەڕاستیئەووتەیەیکەسەدەیەکەوتراوە:(گەرهەڵبژاردنشتێکیبگۆڕێیایە،ئەوادەمێکبوویاساغکرابوو)،دەقاودەقڕاستەوهەربەڕاستیشدەمێنێتەوە.

لیستیگۆڕانوسەرانیلەتاقیکردنەوەییەکەمیانداکەهەڵبژاردنوبەدەستهێنانیکورسیپەڕلەمانبوو،تێشکان،چونکەنەیانتوانیکەئیجباریدەسەڵاتبکەننەکهەربۆکردنیتاقەگۆڕانکاریەکیبنەڕەتی،بەڵکوتەنانەتبۆئەوەیشیکەخۆشیاندەیانویست،گەرچیئەودروشمانەشلەشتێکیڕوکەشوناوەرۆکپوچزیاترشتێکیترنیە.بۆنمونەشەفافیەتلەبوجەیحکومەتداچیە؟!!

لەبەریتانیاوئەمەریکاداپاوەنبەپاوەنیادۆلاربەدۆلاریبودجەئاشکرادەکرێتولەپەڕلەمانیشداقسەیتەواویلەسەردەکرێت،خەڵکیشدەتوانێتگوێیلێبگرێتیابیبینێت،بەڵامکەسێکنیەکەبتوانێتڕایهەبێتیاڕایلێوەربگیرێتلەچونێتیدابەشکردنیدا،چونکەگەرڕایخەڵکیبەریتانیوەربگیرێتلەوپارەیەیکەلەئەفغانستانبۆهێزیلەشکروسەربازییان،سەرفدەکرێت،کەسڕازینابێتکەساڵانە٤.٥ملیارپاوەندلەوێو٧٥٠ملوێنپاوەندلەلیبیاداسەرفکرێتلەکاتێکداپارەبۆخەستەخانەکانومەکتەبەکانودایەنگاکانوباخچەوپارکەکانوخزمەتگوزاریەکانیترقاتییە.

لەئەمەریکاشداکەزیاترلەتریلۆنێکدۆلارتەخانکرابۆڕزگارکردنیبانقەکانلەهەرەسهێنان،لەبریئەوەیکەبدرێنبەدادگابەهۆیئەوەیدەستێکیباڵایانهەبوولەقەیرانەکەی٢٠٠٨دا،هەروەها٦٠٠ملیاردۆلاریشلەجەنگیئەفغانستانداسەرفکراوە،کەچیلەهیچکاملەمانەداپرسبەکەسێکنەکراوە.

باتەماشایەکیئەوکۆمەڵگامەدەنییەییائەوحکومەتەمەدەنییەلیبراڵەیکەئەوانداوایدەکەن،بکەین:بۆنمونەلەکۆمەڵگەیمەدەنیبەریتانیدالەژێرحوکمیلیبراڵدا٥ملوێننەخوێنەوارهەیە،بەشێکیزۆرلە١١ملوێنلەژمارەیخانەنشینکراوانژیانێکیمەمرەومەژیدەبەنەسەر،زیاترلە٢٠٠هەزارمنداڵلەژێرهێڵیبرسێتیەوەدەژین،ئاسایشلەکوردوستاندابەراوردناکرێتبەئاسایشلەپایتەختیکۆمەڵگەیمەدەنیکەلەندەنە.

پاردەرکەوتکەپۆلیسلەبەریتانیاداداتاباسەکەیانکەوێنەوناویقوتابیانێککەلەمانگرتنەکانوخۆپیشاندانەکاندابەشداریانکردبووفرۆشتەوەبەکۆمپانییاکانتاکوئەوتۆمارەیانهەبێتبۆئاگادارکردنیانلەجموجوڵیسیاسیان،ئەمەشیانیوەرنەگرتنیئەولاوانەیکەزانکۆتەواودەکەنیاقوتابخانەوازلێدەهێنن،هەرلەوکۆمەڵگەمەدەنیەدا١٤ملوێنکامیرایچاودێریهەیەبۆ٦٠ملوێنخەڵک،واتەهەرکامیرەیەکبۆچاودێریکردنی٤تا٥کەس.

سەروەرییاساشیانیسەروەرییاسایەککەپارێزگاریلەپەیوەندیبەرهەمهێنانیکۆمەڵایەتیسەردەمبکات،سەروەرییاسایەککەلەپێناویکەڵەکەکردنیزیاتریسەرمایەوقازانجیزیاتردا،سەروەرییاسالەناردنیپۆلیسوسیخوڕەکانیحکوموتبۆناوڕیزەکانیبرادەرانیژینگەو،جەمعیاتوڕێکخراوەئیسلامیەکانوئەنارکیستەکان،بەڵاملەهەمانکاتدائەویاسایەیاساغیدەکاتکەکەسێکبچێتەناوڕیزەکانیپۆلیسودەسگاسیخوڕیکانەوەومیدیاکەشیڕەجمیدەکات،ئەمەجگەلەوەیماوەیەکلەمەوپێشپۆلیسبڕیارێکیدەرکردکەلەگەڕەکەکاندا،لەشوێنیکاردا،هەرکەسێکناسرابەئەنارکست،دەبێتپۆلیسئاگاداربکرێتەوەلێیان.هەر٣هەفتەلەمەوپێشپۆلیسداوایلەمامۆستایانوفەرمانبەرانیزانکۆکانکردکەناویئەوقوتابیانەیموسڵماننوڕیشیانهەیە،کەبێتاقەتدیارن،کەسەردانیسایتەڕادیکالەئیسلامیەکاندەکەن،دەبێتئاگاداریپۆلیسبکەنەوە.هەر٣هەفتەلەمەوپێشلە٥شارەوانیلەندەندا،لەڕۆژی٠٣٠٩١١وەبۆماوەیمانگێکهەمووجۆرەخۆپیشاندانێکقەدەغەکراوە.سەروەرییاسالەبەریتانیاڕێگادەداتکەکۆمپانیایڤۆدۆفۆن٦ملیارپاوەندو٨٠٠ملوێنپاوەندتەکسیلەسەرەنەیدات،هەروەهابارکەلیبانقکەبانقێکیجیهانیەتەنها١٠٠ملوێنپاوەندباجبداتکەئەمەشبەڕێژەیسەدیتەنهالەسەدا١دەکاتلەکاتێکداهەربەپێیئەویاسایەبزنسوکۆمپانییەگەورەکانلەسەدا٢٨لەداهاتیان،باجدەیگرێتەوە.هەرئەمیاساسەروەرەبەرەوایبینیکەبەڕێوەبەرانیبانقەکانوئەوانەیکەلەبۆرسەکانداکاریاندەکرد،بەڕایئابوریزانەکان،گەورەترینقەیرانیئابوریانلەساڵی٢٠٠٨دادروستکردهیچیانبەرامبەرنەکرێت،کەتائێستاشئەوقەیرانەنەکهەرنەڕەویوەتەوە،بەڵکوهەنذێکوڵاتیزۆربەخەستیگرتۆتەوە،ئەمەلەکاتێکداهەرئەویاسایەلەمڕایاتەی(هەڵچوون)مانگیئابکەلەهەندێکلەشارەگەورەکانیبەریتانیاداڕویداو١٧٣٦کەسیتێدادەستگیرکرا،کەهەنێکلەوانەلەئێستادادادگاییکراون،لەوانە٦مانگبەندیسەپاندبەسەریەکێکلەوگەنجانەداکەتەنهاتاوانەکەیبردنی٣بوتڵئاوبووکەباییتەنها٣پاوەندونیوبوووحوکمیژنێکیگەنجیشیکەلەگەڵمنداڵەکەیدادەژیبەجیالەمێردەکەی،بە٥مانگونیودا،کەتاوانیئەمیشتەنهاکڕینەوەیجوتێکپێڵاوبوولەیەکێککەلەدووکانێکهێنابویەوەلەکاتیڕایەتەکەدا.گەنجێکیتریش٤ساڵیدرابەتەنگەدا،تاوانبارکرابووکەگوایەلەسایتەکانداتەرویجیبەتوندوتیژیدابوو.سەروەریوعەدالەتیئەمیاسایەگەیشتەرادەیبڕینیبیمەیبێکاریوکرێیخانووبڕیاریدەرکردنیبەشێکلەوباوکودایکانەیکەلەخانوەکانیشارەوانیدا،دەژین،کەمنداڵەکانیانبەشداریلەوڕایاتەداکردوە.

مندەتوانملەبواریسەروەرییاساودەبڵستادەرێتیکەکوردپێیدەڵێتبانێکەودووهەوا،دەیەهانمونەیتربەدۆکۆمێنتەوەبهێنمەوە،ڕیزیبکەم،بەڵاملێرەدامندەوەستم.

هەرچیسەبارەتبەگەندەڵیشهەیەلەووڵاتەمەدەنییەدامنپێشتربەباسێکیتایبەتیبەدۆکۆمێنتەوەلێیدوواوم،کەپێویستنییەلێرەدادووبارەیبکەمەوە.

دووهەمیشیانئەزمونیخڕدانیخەڵکودەستکردنبەچالاکیسەرشەقام.

بۆتێشکانیئەمئەزمونەشیانپێویستمبەوەنییەکەبەدرێژیلەسەریبدوێم. لەلایهەموانئاشکرایەکەگۆڕانلەبەڕێکردنیئەمهەنگاوەشداتێشکان،نەکنەیانتوانیهیچشتێکلەداخوازیەسیاسییەکانیانبەدیبهێنن،بەڵکوبوونەهۆیلەباربردنیبزوتنەوەیخەڵکیشوبەهێزبوونیزیاتریدەسەڵاتیش.

بێگومانهۆکاریتێشکانیبزوتنەوەکەزۆرەبەڵامهەرەگرنگەکانیانهەندێکلەوانەبوونکەلەسەرەوەناونوسمکردن،لەپاڵگردکردنەوەوخەساندنیخەڵکیلەسەرایئازادیدا،بەکارهێنانیهەمانتاکتیکەکۆنەکانلەشێوەیەکیخەتەرناکدالەبەکارهێنانیتوندوتیژوهەبوونیهەستوڕۆحیشەڕەنگێزیلەناوگەلێکلەگەنجاندا،کۆنترۆڵکردنیمایکرۆفۆنیگۆڕەپانەکەوپشتکردنەجەماوەروهتد.

ئێستاشدەچمەسەربەشیکۆتاییبابەتەکەمکەداهاتویلیستیگۆڕانەوەکوئەمقەوارەڕێکخراوییەیکەهەیە،کەبەڕایمنلەبەردەمدووڕییانیکدایە. یەکەمیانمانەوەیبەوشێوەیەیکەهەیە،کەنەکهەرناتوانێتگۆڕانکاریەکیگەلیکبچوکیشبکات،بەڵکودەبێتبەبزوتنەوەیەکیکۆنەپەرستانەیڕێگروەکوسەرجەمیبزوتنەوەسیاسیەکانیتربەهەمووچەشنەکانییەوە،لەبەردەمبزوتنەوەیخەڵکیدا،جەماوەریدا،لەبەرئەوەیوەکهەرپێکهاتەیەکیهەرەمیترئامانجیسەرەتاوکۆتاییئەویشهەیمەنەکردنەبەسەرکۆمەڵگەدا،بەجێگەگرتنەوەیئەوانیتر. سەرئەنجامهەرڕەخنەیەکلەلیستیگۆڕانبەبێلێدانلەبنەماهەرەمیەکانیئەمقەوارەتازەیە،دەبێتەهۆیخۆشباوەڕکردنیجەماوەربەلایەنێکیدەسەڵاتخوازیتر.

دووهەمیاندەشتوانێتببێتەهێزێکییارمەتیدەروپاڵپێوەنەریبزوتنەوەیخەڵک،ئەویشبەبانگەشەکردنیفەشەلیخۆیانودەستکێشانەوەیلیستیگۆڕانوسەرکردەکانیانلەسەرکردایەتیکردنیئەوبزوتنەوەیەوخۆبەدەمڕاستزانینیان. واتەپێلێنانلەهەڵەکانیانولەسەروهەمووشیانەوەداوایلێبوردنکردنلەجەماوەریناڕازیسەبارەتبەکۆنترۆڵکردنیانوبەسیاسیکردنیکێشەوداخوازیەکۆمەڵایەتیەکانیانبەکێشەیەکیسیاسیولەباربردنیبزووتنەوەئەسڵیەکە.

منپێموانیەلەبەردەملیستیگۆڕاندا،وەکپێویستئاڵتەرناتیڤیسێهەمسەرهەڵبدەدات،ئەوەیشمانایپووکانەوەیگۆڕانەلەمقەوارەوشێوەیەیئێستایدا. کەواتەهەرڕێگایەکیشیانبگرێتەبەریانیپووکانەوەوتیاچوونیلیستوسەرانیگۆڕانلەمقەوارەوشێوەیئێستایدا.

ئەمەریکا: یەکەم جار ”دەست بەسەر وۆڵ ستریت دا بگرە” بوو، پاشان بوو بە ”دەست بەسەردا بگرە!”

هەستانەوەی بزووتنەوەی جەماوەری لە ئەمەریکا لە ساڵی ڕابوردوودا ڕەوتێکی ڕوولەسەر و بەرچاوی بەخۆوە گرتووە. چەند مانگ لەمەوبەر هاوکاتی سەرکەوتنی بزووتنەوەی جەماوەری لە هێنانەخوارەوەی دەسەڵاتی موبارەك لە میسر، خەڵکی هەرێمی ویکسن وەك دەستێکی ئەم هەستانەوەیە، پارڵەمانیان داگیر کرد و پەیامی هاوپشتییان بۆ خەڵکی ڕاپەڕیوی میسر و وڵاتانی ناوچەکە نارد و هەستانەوەی خۆیان وەك درێژەی زنجیرە راپەڕینەکانی باکووری ئەفەریکا و جیهانی عەرەب ناوبرد.

سەرەتا دروشمی خۆپیساندانەکانی ئەم سێ هەفتەیەی ڕابوردوو بریتی بوو لە ”دەست بەسەر وۆڵ ستریت دا بگرن”، بەلام لە درێژەی خۆپیشاندان و ڕووداوەکاندا دروشمەکەش رادیکاڵ و سەرتاسەری بوویەوە و گۆڕا بە ”دەستی بەسەردا بگرە” کە دەکاتە ئەوەی هەرچی لە موڵکی گشتی و میرییە، دەستی بەسەردا بگرە و بیگێڕەوە بۆ کۆمەڵگە و کۆمەڵایەتی بکەرەوە،

وەك درێژەی ئەو دەستپێکە هوشیارانە بزووتنەوەی جەماوەری لە ئەمەریکا لە خۆپیشاندان و دەستبەسەراگرتنی شوێنەکاندا بەردەوامە، کە سێ هەفتە لەمەوپێش (وۆڵ ستریت) بۆرسەی ئەمەریکی، وەك دژایەتی ئەو بارە ئابوورییەی کە ئەوێ و سەرجەمی وڵاتە ئەوروپیەکانی گرتۆتەوە، لەلایەن حەوت هەزار خۆپیشاندەرەوە داگیرکرا، کە لەلایەن کۆمپانییە گەورەکان و فەرمابەرە گەورەکانی بانکەکانەوە، خولقێنراوە و هەر بە هۆی ئەو بێکارییەوەبە سەدەها هەزار کەسی بێکار کردوەوە و بە هەزارەهای تریشی بێخانەولانە کردوە. لەلایەکی تریشەوە بە سەدەها هەزاری تر لە خوێنکارانی دەرچووی زانکۆکان هیچ پاشەڕۆژێکیان نییە و لە بەتاڵیییدا شەقامەکان دەکوتن.

داتاکان پێمان دەڵێن کە ڕێژەی بێکاری لە ئەمەریکا لە 9.1 % کە ٤٤% ئەمانەش زیاتر لە ٦ مانگە بێکارن. سێیەکی داهات و سامانی ئەمەریکا لە دەستی سێیەکی دانیشتوانەکەیدایە. لە 15.1% خەڵکەکەی لە ژێر هێڵی برسێتیەوەن، لە 88% کرێکاران و فەرمانبەرانی ئەمەریکی بەهۆی نەبوونی سەندیکاوە، نوێنەری سەندیکایان نییە. لە دوای قەیرانە گەورەکەی جیهانەوە، کە لە ساڵی ١٩٢٧ و ١٩٢٨ بوو، ئەمەریکا قەیرانی ئابووری وای بە خۆیەوە نەبینیوە.

بۆیە جێگەی سەرسوڕمان نییە، کە شەپۆلی خۆپیشاندانەکان و داگیرکردنی شوێنەکان ١٤٧ شاری ئەمەریکای گرتۆتەوە، کە (٧٠)یان لە شارە گەورەکانی ئەو وڵاتەن و زیاتریش لە (٧٠٠ ) خۆپیشادەر تەنها لە ڕۆژێکدا گیراوە، بەڵام خەڵکی ئەمەریکی سەپۆرتێکی گەورەیان دەکەن و هیوایەکی گەورەشیان بەوانەوە بەستۆتەوە.

چیلی: خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی قوتابیان و خوێندکارانی بەردەوامە

لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی مانگی ڕابوردووی وڵاتی چیلی، قوتابیان و خوێنکارانی زانکۆ ڕۆژانە دەڕێژنە سەر شەقامەکان و بەگرتنەبەری شێوازی جۆراوجۆر خەبات بۆ سەپاندنی داخوازییە ڕەواکانیان دەکەن.

لە مانگی ئایاری ئەم ساڵەوە خۆپیشاندانەکانی قوتابیان وخوێندکارانی چیلی بەردەوامن و ئێستا پێیان ناوەتە قۆناخێکی تازەوە، کە چۆکی بە دەوڵەت داداوە، تاکو گفتوگۆیان لەگەڵدا بکات. هێشتا ئەو خۆپیشاندان و دەستبەسەراگرتنانە هەر بەردەوامن و زیاتر قوتابیانی لە دەور گرد دەبێنەوە و سەپۆرتێکی زۆریشی لەلایەن باوکان و دایکان و خەڵکانی ترێیشەوە بۆ پەیدا بووە.
داواکاری خوێنکاران ئەوەیە، کە سیستەمی خوێندن بگەڕێتەوە بۆ سیستەمی ساڵەکانی شەستەکانی سەدەی رابوردوو، کە خوێندن خۆڕایی بووە، داوا دەکەن، کە خوێندن مافێکی ڕەوای خەڵکییە و نابێت وەك کاڵایەك لە بازاڕی کراوەدا بفرۆشرێت. ئەگەر خوێندکارانی زانکۆکان بیانەوێت زانکۆ تەواو کەن ئەوا لە ئێستادا دەبێت قەرز لە بانکەکان بە زێدەبایی 0،07% وەرگرن ، هەروەها بڕی قەرزەکەشیان سێ قات لە بڕی لایەنی کەمی داهاتی ساڵێك زیاترە، بۆیە خۆپیشاندان و داگیرکردنەکان زیاتر لە (٢٠٠) قوتابخانە و زیاتر (١٢) زانکۆشی گرتۆتەوە.

شایانی باسە، ئەگەر ئەو ڕاستییە بڵێین، کە قوتابییە کچەکان ڕۆڵێکی گەلێک مەزنیان لەمەدا هەیە ، کە لە هەندێک لە قوتابخانەکاندا زیاتر لە (١٠) جار بە پۆلیش دەرکراون و بەڵام ئەوان داگیریان کردووەتەوە. لە قوتابخانە دەستبەسەرگیراوەکاندا خوێندن لەلایەن مامۆستا خۆبەخشەکانەوە بەردەوامە و قوتابیانیش لە وانەکانیاندا بەردەوامن و هەموو ڕۆژێکیش کۆبوونەوەی خۆیان دەکەن و ڕا و تەگبیر و ئەرکەکانیان لە قوتابخانەدا ، دەخەنە دەنگدانەوە. خەڵکانی گەڕەک بە کێک و شیرینی، ڕۆژانە هاریکاریان دەکەن. بەپێی یاسای خوێندنی ئەو وڵاتە دەوڵەت پاپەندە، کە خواردنی قوتابیان لە کاتی قوتابخانەدا بدات، کاتێك کە زیاد لە پێویستی قوتابییەکان خۆیان خواردنیان هەبێت، زیادەکەی دەنێرنە دەرەوە بۆ خەڵکانی برسی.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ هەندێک لە قوتابیەکاندا، جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە، کە لە ماوەی ئەم (5) مانگەدا بە قەدەر ئەو چەن ساڵەی پێشتریان زیاتر شت فێر بوون، بەتایبەت سەبارەت بە ئابووری و قەیرانی ئابووری و سیاسی، هەروەها فێری ڕۆحی تەبایی و خۆشەویستی و هاریکاری و هاوبەشیکردن لە هەموو شتێکدا، بوون. پێویستە ئەوەش بڵێین، کە چەن ڕوڵێکیان بۆ خۆیان داناوە، تاکو هەموو کچان پێوەی پاپەند بن ، لەوانە: سێکسنەکردن لە فێرگە و زانکۆکاندا، نەکێشانی مادە بەنگکەرەکان و خواردنەوە ئەلکولییەکان.

ئێستا لێپرسراوانی قوتابخانەکان و خاوەنەکانیان ، کە پاگەندە بۆ وەرگرتنی پاسەوانی قوتابخانەکان دەکەن، هیچ مەرجێکیان نییە، جگە لەوەی کە بتوانن بەرگری لە دەستبەسەراگرتنی قوتابخانەکان بە بەکارهێنانی سەگ، کە لێزانین و شارەزاییش لە بەکارهێنانی سەگدا مەرج نییە.

هاوڕێ ‘ زاهیر باهیر’ لە هەڤپەیڤینێكی ڕۆژنامەوانیدا وەڵام بە کۆمەڵێك پرسیاری ڕۆژنامەی ‘هاووڵاتی’ دەداتەوە

هاوڕێ زاهیر باهیرلە هەڤپەیڤینێكی ڕۆژنامەوانیدا وەڵام بە کۆمەڵێك پرسیاری ڕۆژنامەی هاووڵاتیدەداتەوە 20. ئه‌یلول 2011

هاوڵاتی: ھەندێك لە چاودێرانی بیانی لایان وایە بەراورد بە ناوچەكانی تری عێراق ، ھەرێمی كوردستان گەلێك پێشكەوتنی ئابووری بەخۆوە بینیوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بزووتنەوەیەكی نارازی و گازندەیەكی زۆر لە ئەدای حكومەت و كاربەدەستانی ھەرێم ھەیە، بەتایبەتی لە بواری خزمەتگوزاری و ناعەدالەتییەوە، ئێوە لەو بارەوە راتان چییە؟

زاهیر باهیر: لە ڕاستیدا وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە گرانە، چونكە ئامارێكی ئاوامان لەبەردەمدا نییە، تاكو بتوانین ئەو بەراووردە بكەین. سەرەڕای ئەوانەش سەبارەت بە پێشكەوتن ڕوانگەی جیاجیا هەن، بە پێشكەوتنی ئابووریشەوە.

بەهەرحاڵ ئەوەندی من بزانم و لەم ماوە كەمەدا لێی تێگەییشتووم، تەنیا بزووتنەوەی ئاوادانكردنەوە دەبینم، كە ئەویش دروستكردنی هوتێل و دوكانی گەورە و سوپەرماركێتی قەبە و باڵاخانەی گەورە و بەرزە، كە زۆربەیان شوقەی نیشتەجێین. ئەمەش بەگشتی كۆمەڵگەی كردووە بەكاربەر (بەكارهێنەر) لەبری بەرهەمهێنەر.

بەڕای من ئەم هەوڵانە نیشانەی پێشكەوتنی ئابووری نین، كە باس لە پێشكەوتنی ئابووری دەكەین، واتە بە پیشەسازییكردنی وڵات و بەگەڕخستنی خەڵكانێكی زۆر لەو بوارەدا لەگەڵ برەوپێدانی بواری كشتوكاڵ. بەداخەوە ئەوەی كە دەیبینین تەنیا چەند كارگە و كارخانەیەكن، كە زۆربەیان كارخانەی بچووكی دروستكردنی بلۆك و خشت و كاشی و لەقتونانن (موعەلەبات).

ئەو بزووتنەوە ناڕازییەی كە لەم دواییەدا شێوەیەكی فەرمی بەخۆیەوە گرت، گەر مەبەسستان ئەوە بێت، یەكەم، هیچ پەیوەندییەكی بەوەوە نەبوو ، كە ئایا كوردستان پێسكەوتنێكی ئابووری بەخۆیەوە دیوە یا نە. بزووتنەوەیەك نەبوو، كە لەلایەن كرێكاران و فەرمانبەرانەوە ناڕەزایی خۆیان سەبارەت بە هەلومەرجی كاركردن بە هەموو شێوەكانییەوە دەربڕن، یا دژی بەرزكردنەوەی نرخی شتومەك و سەرجەمی پێداویستییەكانی ڕۆژانەی ژیان بن، یا سەبارەت بە كێشەی خانووبەرە و گەلێك لە كێشە كۆمەڵایەتییەكانی تر، كە ڕاستەوخو پەیوەندی بە ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیانەوە هەیە. بەڵكو بزووتنەوەیەكی سیاسی بوو و لە پێناو بەدەستهێنانی داخوازی سیاسیدا بوو، گەرچی ئەم بزووتنەوەیە لە سەرەتایدا واتە پێش ئیحتیواكردنی لەلایەن لایەنە سیاسیەكانەوە، بزووتنەوەیەكی كۆمەڵایەتی یا بزووتنەوەی خەڵكیی بوو. دووهەمیش هەر وڵاتێك كە لە ڕووی ئابووریەوە پێشكەوتوو بێت یا پێشكەوتووە، واتای ئەوە نییە، كە عەدالەتی كۆمەڵایەتی تێدا بەرقەرار دەبێت یا بەلایەنیكەمەوە ئەو كێشەیە كاڵ دەبێتەوە. بەڵكو بەپێجەوانەوە هەتا وڵات لە ڕووی ئابوورییەوە بەرەو پێشتر بڕوات، ناعەدالەتی كۆمەڵایەتی زیاتر دەبێت، چونكە جیاوازییە چینایەتییەكە لە هەموو بوارەكانی ژیاندا زیاتر دەبێت، واتە كەڵەكەبوونی زیاتری سامان و سەرمایەی زیاتر لە دەستی كۆمەڵە خەڵكێكی زۆر كەم و كۆمەڵێك كۆمپانیای گەورەوە، كە ئەمانەش وەكو هەمووان دەزانین لەسەر حسابی زۆربەی زۆری خەڵكی وڵاتەكەیە. كەواتە گەر ڕاشتان وابێت، ئەوا ئەو پرسیارە دێتە پێشەوە، كە ئەو پێشكەوتنە ئابوورییە لە بەرژەوندی كێیە؟ بەڕای من ئەو پێشكەوتنە ئابوورییە شتێكی زۆر كەمی لە باری ژیانی خەڵك گۆڕیوە، لە هەمان كاتیشدا فشارێكی زۆر زۆری خستۆتە سەر خەڵك، كە پێشتر نەبوو، بۆ نموونە كەم كەس هەیە، گەر لە پاڵ ئیشی یەكەمیدا ئیشی دووهەم نەكات، یا مووچەیەكی تری نەبێت، ناتوانێت بژی و باری ژیانی زۆر گران دەبێت. من لێرەدا لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا هەر ئەوەندە دەڵێم، چونكە لە پرسیارەكانی دواتردا ڕوونكردنەوەی زیاتری بەدوادا دێت.

هاوڵاتی: بەرای ئێوە بزووتنەوە جەماوەرییەكانی كوردستان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە بەراورد بە بزووتنەوەی جەماوەری و رێكخراوەی مەندنی لە جیھاندا لەچ ئاستێكدا قەراریان گرتووە؟

زاهیر باهیر: پێشەكی دەبێت ئەوە ڕاست بكەمەوە، كە گەر مەبەستتان ئەو بزووتنەوەیە بێت، كە تێیدا خەڵك ڕژایە سەر شەقامەكان و لەگەڵ دەسەڵاتدا دواتر چنگاوشی یەكتر بوون، بزووتنەوەیەكی جەماوەری كوردستان نەبوو، چونكە ئەو بزووتنەوەیە، بەهەر هۆیەك بوو، لە چوارچێوەی سلێمانی و شارۆچكەكانی سلێمانی دەرنەچوو، كە لەكاتێكدا زۆربەی زۆری خەڵكی كوردستان لە شارەكانی هەولێرو دهۆك و كەركوك و شارۆچكەكانی سەر بەو شارانە نیشتەجێن.

ئەوە ڕاستە، كە لە سەرانسەری كوردستاندا ناڕەزایی و گازەندەی خەڵكی لە ئەدای حكومەت هەبوو، بەڵام ئەو ناڕەزاییە نەیتوانی بگاتە قۆناغی بزووتنەوەیەكی جەماوەری كە لە هەقەتدا دەربڕی خواست و پێداویستییە ڕۆژانەییەكانی خەڵكی خۆیان بێت. ڕاستە لە سلێمانی ناڕەزاییەكان قۆناغی گلەیی و بناشتی بەجێهێشت، بەڵام هەر زوو قۆسترایەوە و بۆ نێو كێشمانكێشی سیاسی نێوان لایەنەکان (دەسەڵات و دەسەڵاتخوازان) پەلكێش كرا .

لە وەڵامی بەشەكەی تری پرسیارەكەتاندا، دڵنیاتان دەكەمەوە، كە جیاوازییەكی گەلێك گەورە لە نێوانی ئەم بزووتنەوەی ئێرە و جیهانی سەردەمدا هەیە. هەرچی بزووتنەوەكەی ئێرە بوو ئەوەی كە بینرا، زیاتر بزووتنەوەیەكی سیاسی بوو، گەرچی پرسی گەندەڵی و ناعەدالەتی كۆمەڵایەتیشی تێوە ئاڵابوو، چونكە هەتا ئەگەر نەك هەر لە سلێمانیشدا، بەڵكو لە سەرانسەری عێراقیشدا، سەركەوتنی بەدەست بهێنایە، نەكێشە كۆمەڵایەتییەكانی لابەلا دەكردەوە و نە ناعەدالەتی كۆمەڵایەتیشی بنەبڕ دەكرد. چونكە لە هەموو حاڵەتێكدا كۆتایی بە گۆڕینی دەموچاوەكان و دەستی دەستیپێكردنی دەسەڵات دەهات.

هەرچیش بزووتنەوە جەماوەرییەكانی جیهانییەکانن، بە تایبەت لە ئەورپادا، بزووتنەوەی خەڵكە و كێشە سیاسیەكان بەو مەفهومەی كە بیەوێت دەسەڵات بگرێتە دەست، بەهیچ شێوەیەك ڕێڕەوی ئەو بزووتنەوانە نەبووە و نییە. هەموو داخوازییەكانیان لە خواست و پێداویستییەكانی ڕۆژانەیاندا ڕەنگ دەدەنەوە.

بزووتنەوەی خەڵكی لەوێ زۆر دەمێكە تەجاوازی سیاسەت و كێشەی سیاسی كردووە، زۆر دەمێكە ئەوە دەرك كراوە، كە حیزبە سیاسییەكان لە ڕاستیانەوە بۆ چەپیان و بۆ سۆشیالیست و كۆمونیستەكانیان، ململانێی سەرەكی نێوانیان سیاسیانەیە و لەپێناو دەسەڵات گرتنەدەستدایە، نەك بۆ چەسپاندنی عەدالەتی كۆمەڵایەتی و لەناوبردنی جیاوازییە ئابووری و ئەرکیی و مافییەکانی نێوان چینەكان و کەسەکان.

تازەترین بزووتنەوەی ئەم ڕۆژانە، بزووتنەوەی خەڵكە بە موسولمان جولەکە و مەسیحییەوە، بە ئاییندار و بێئایینەوە لە ئیسرائیلدا بزووتنەوەیەك كە ئەوە ماوەی هەشت هەفتەیە بەردەوامە و لە چەند ڕۆژێكدا زیاتر لە ٣٠٠ هەزار خەڵك لە سەر شەقامەكان بوون، كە دواجاریان ڕۆژی شەممە 03.09.11 بوو، گۆڕەپان و شوێنە گشتیەكانیان بە هەڵدانی چادرو دەواری بچووك داگیر كردبوو. داخوازییەكانیان زۆر بوون، بەڵام هەرە سەرەكیەكانیان پێنج داخوازی بوون: كێشەی خانووبەرە، ناعەدالەتی كۆمەڵایەتی، پرسی بەرزبوونەوەی نرخی شتومەك بەتایبەت سوتەمەنی؛ بەنزین و گاز و كارەبا و گازوایل، بەخۆڕاییكردنی خوێندن و لەگەڵ كێشەی دایەنگە و بەتەنگەوەهاتنی ساواكانیان. لەوێ باسی دەسەڵاتگرتنەدەست و گۆڕانكاری لە دەسەڵاتدا نەبوو، چونكە خەڵكی لەوێ دەزانن، کە لە گەمەی سیاسیانەی نێوانی چەپ و ڕاستدا، ئەو كێشانە گەر خراپتر نەبن، ئەوە هەر وەكو خۆی دەمێننەوە.

خەسڵەتی سەرەكی ئەم جۆرە بزووتنەوانە، كێشانی هێڵێكی جیاكەرەوەیە لە نێوان بزووتنەوەی حیزبیانە و بزووتنەوە جەماوەریەكەدا، هەر لە پێكهاتە كۆمەڵایەتیەكەیەوە تا داخوازییەكانی، هەروەها لە گرتنەبەری ڕێگەی جیاجیا لە بەدەستهێنانی داخوازییەكانیشیدا.

سەبارەت بە ڕێكخراوە مەدەنییەكانیش، بەكورتی دەڵێم ئەوەی كە پێی دەگوترێت ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كە بە ئینگلیزی پێی دەڵێن None Government Organisation ، كورتكراوەكەی NGO . ئەمانە زۆر لە ڕێكخراوە جەماوەری و كۆمەڵایەتییە سەربەخۆکان جیاوازن و جۆرێكی دیكەن لە ڕێكخراوەی كارتۆنی، بەڵام وەك پرۆژەی دەوڵەت و دەسەڵاتی هەرێمی نا، بەڵكو وەك پرۆژەی ناوەندە جیهانییەكان، بە مەبەستی دەستەمۆكردنی بزووتنەوە كۆمەڵایەتییە سەربەخۆیییەكان، كە وەك كاردانەوە بەرامبەر كاركرد و نەهامەتییەكانی بازاڕی ئازاد و دەسەڵاتە پارێزەرەكانی، سەر هەڵدەدەن. ڕێكخراوە بەناو مەدەنییەكان لە هەر كوێیەك بن یەك ئامانجیان هەیە، زەمینەسازی بۆ كۆنترۆڵی بزووتنەوە ناڕەزاییەكان لەلایەن دەسەڵات و ئۆپۆزسێونە فەرمییەكانەوە، دەكەن. ئەم شتە لە ئەمەریكاوە تا كوردستان هەر یەك شتە و یەك ئامانج لە پشتییەوە خۆی مەلاس داوە.

هاوڵاتی: چۆن دەروانییتە پەروەردەی دەرونی لاوان و سیستەمی خوێندن و پەروەردەی خێزانی، ئایا لاتان وایە لەبەراورد بە رابردوو گۆرانكاریەكی گەورە ھاتۆتە ئاراوە؟ ئەگەر نەھاتۆتە ئاراوە كێ لەوە بەرپرسیارە؟

زاهیر باهیر: پەروەردەی دەروونی لاوان قۆناخێكی جیا نییە لە قۆناخی پەروەردەكردنی منداڵێتی لە ناو خێزاندا، كە ساوایە و دواتریش كە پێ دەنێتە قۆناخی پەروەردەكرنەوە، لە قوتابخانە و پەیمانگە و زانكۆكاندا، پەروەردەی دەروونیی لە سایەی سیستەمە فێرکاریی و پەروەردەییەکەدا دەبێت. بە واتایەکی تر بازنەی زنجیرەیەكی لەیەك نەبچڕاون و بناغەكەشی پەروەردەكردنی ناو خێزانە.

لە ڕاستیدا دروستبوونی قەیرانی دەروونی لە تەمەنی لاوێتیدا و تێشكانی لاوان ، لای من شتێكی سەرسوڕهێنەر نییە، چونكە پەروەردە لە قۆناخی یەكەمیدا كە پەروەردەی ناو خێزانە، لە كۆمەڵگەی ئێمەدا بەشێوەیەكی نادروست كاری لەسەر دەكرێت، هەتا لە كۆمەڵگەیەكی هەرە مەدەنیشدا، ئەو كۆمەڵگەیە خێزانێكی نموونەیی پێشكەش بە كۆمەڵگە نەكردووە، بگرە كۆمەڵگەی مەدەنی خێزان هەڵدەوەشێنێتەوە.

پێویست ناكات من ڕیزبەندی شتە خراپەكانی پەروەردەی ناوخێزان بكەم، بەڵام زۆر بەگرنگی دەزانم، كە تەنیا ئیشارەت بە دووان لەوانە بدەم. یەكەمیان: تەماشاكردنی منداڵ وەكو منداڵێك، كە دەبێت هەمووشتێكی فێر بكرێت و بەپێی عەقڵی گەورە بڕوات و پەروەردە بێت، منداڵ بكرێتە پاشكۆی گەورە و بەوەوە وابەستە بێت، بە وشەیەكی تر منداڵ كە خۆی موبادیرە، ئێمە هەر زۆر بەزوویی هەوڵدەدەین، ئەو موبادەرەیەی لێ بسێنینەوە و دەستەمۆی بكەین و بە عەقڵی خۆمان و بە پێی خواستی خۆمان كۆنترۆڵی بكەین، لە هەموو داهێنانەكانی خودی خۆی دایماڵین، واتە هەر لە سەرەتاوە دەبینە ڕێگر لەبەردەم گەشە تەبیعییەكەیدا. ئەمەش واتە بوارێكی كەم بۆ منداڵەكە دەهێڵینەوە، تاكو گەشەی فیكری بە سروشتی بكات.

دووهەمیان: مۆرككردنی یاخوود لە قاڵبدانی منداڵە، كە بە ئینگلیزی پێی دەڵێنLabel . لە كۆمەڵگەی ئێمەدا و لە زۆربەی كۆمەڵگەكانی تریشدا ئەو لەقاڵبدانە، ئەو مۆركدانە لە منداڵ، هەیە ، بۆ نمونە دەڵێین منداڵە موسڵمانەكە، جووەكە، مەسیحیەكە ، منداڵە كوردەكە، عەرەبەكە.. هتد. ئەمە لە خۆیدا هەڵەی. چونكە منداڵ منداڵە و ئایینی نییە، ڕەنگ، ڕەگەز یا نەتەوەی نییە، بەڵكو ئێمە بۆیان دروست دەكەین یا دەیاندەینێ و ڕیگەیان پێنادەین، تاكو خۆیان گەیشتنە تەمەنی ڕوژدێنی، بەخۆیان هەڵیبژێرن. دەتوانین بڵیین منداڵی خێزانە موسڵمانەكە، جووەكە یا مەسیحیەكە، خێزانە كوردەكە. لەمەش خراپتر ئێمە هەر لە سەرەتاوە لە قاڵبی سیاسیشیان دەدەین، دەمانەوێت خۆمان چی بین منداڵەكانیشمان هەمان شت بن، جا ئیتر یەكێتی بین، پارتی بین، كۆمونیست بین یا ئیسلامی بین. بەمەش هەر لە سەرەتاوە سروشتی دڵپاكیی منداڵییان لێ دەسێنینەوە و هەر لەو ساتەوە ڕق و كینەو تۆوی دووژمنایەتیان تێدا دەچێنین.

جا كە ئەمە هەر لە سەرەتاوە پەروەردەكردنەكەمان بێت, چۆن دەتوانرێت منداڵیك بە عەقڵیكی سەلیمەوە ئامادە بكرێت بۆ قۆناخی داهاتووی؟ ئەمەی كە ئێمە دەیكەین، داخستنی مێشكی منداڵەكانمانە، عەرز كردنیانە بۆ دانانی كاریگەری هەموو شتە خراپەكانی كۆمەڵگە و دەوروبەرەكەی. لە چەند وشەیەكدا واتە شت سەپاندن بەسەریاندا و نەهێڵانەوەی ئیختیار بۆیان.

پەروەردەی ڕاستی ئەوەیە، كە تۆ هەموو زانیارییەكان بخەیتە بەردەم منداڵەكە و وازی لێ بێنیت ، كە خۆی بەبیركردنەوەی خۆی بگاتە سەرئەنجامێك یا بڕیارێك.

سەبارەت بە پەروەردەو سیستەمی خوێندن و پەروەردەی لاوان. گەرچی ئێمە لە بانگێشەی ئیعلامی و كاروباری كۆمەڵایەتی و ئیدارەی قوتابخانەكان و زانكۆكاندا، ئاوا نیشاندەدەین كە ئێمە لە قۆناخی پەروەردەی سەردەمی بەعسمان تێپەڕاندوە، بەلام گەر بە وردی تەماشا بكەیت، هەمان شێوازی سەردەمی بەعس بەڕێدەكەین، ئەمەش، گەرچی گۆڕانكارییەكی كەمیش لە مەنهەجی ئەو سەردەمەدا كرابێت، بەڵام شێوازی هەڕەمی و ڕێكخستنی ریزەكانی پەروەردەو فێركردن، ئیدارەدانی قوتابخانەكان، ڕۆڵی دەسەڵات و پارتەكان، كاریگەری خۆیان بەتەواوی لەسەر پەیڕەو و پڕۆگرامی خوێندنیش داناوە.

بۆ ئەوەی درێژەی پێنەدەم، دەتوانم لە چەند دێڕێكدا كرۆكی بۆچوونم سەبارەت بە پەروەردەی دەروونی لاوان بخەمە ڕوو. پەروەردەی دەروونی لاوان، ناتوانێت شتێك و دیاردەیەكی جیا لە پرسە كۆمەڵایەتییەكانی دیكە بێت. چونكە پەیوەندی دەروونی لاوان،پەیوەندی بە سیستەمی خوێندنەوە هەیە، لە ئێستا و لە كۆنیشدا لە وڵاتانی خۆراواش سیستەمێكی هەڕەمییە وەك بەشێك لە سیستەمە سیاسییە هەڕەمیەكان. بۆیە قسەكردن و بیركردنەوە لە گۆڕینی ئەو سیستەمە ناتوانێت، لە دەرەوەی قسەكردن لە گشتێتی سیستەمە سیاسی و ئابووریەكە بێت، هەروەها هەر گۆڕانێك لەو بوارەدا پێویستی بە بزووتنەوەی كۆمەڵایەتی سەربەخۆی لاوان و هاوپشتی دایكان و باوكان هەیە. بەواتایەكی تر بەبێ ڕەخنە لە پێكهاتەی هەرەمیی شتەكان، قسەكردن لە گۆڕانی خواستراوی لاوان ئەستەمە و هەر هەوڵێكی وا، دەچێتە خانەی پاگەندە ڕواڵەتییەكانی ڕێكخراوە مەدەنییەكان.

دەبێت ئەوەش بڵێین، كە پەروەردەی لاوان هەر هەمان پەروەردەی دەروونی جیهانی سەرمایەدارییە. ئەو پەروەردە دەروونییە، ڕاستتر بەتەنگەوەنەهاتنی ژیانی خەڵكییە بە لاوانیشەوە، لە باشترین حاڵەتدا، لە كۆمەڵگە هەرە مەدەنییەكاندا دیاردەی خۆكوشتنی بەدوای خۆیدا بەكێش كردووە، ئەمە جگە لە پەنابردن بۆ ئەلكهول و مەوادە بەنگكێشەكان.

هاوڵاتی: ھەندێك لە ئابووری ناسان لایان وایە سیستەمی ئابووری كوردستان تێكەڵەیەكە لە سەرمایەداری دەوڵەتی و بازاری ئازاد، بەڵام لە راگەیاندنی پارتە دەسەڵاتدارەكاندا جەخت لەسەر بازاری ئازاد دەكرێتەوە، ئێوە، چۆن ئەوە دەبیننەوە؟

زاهیر باهیر: لە ڕاستیدا ئابووری كوردستان بناغەیەكی پتەوی نییە، تاكو بتوانێت لە بەرامبەر كۆمپانیا گەورە بییانییەكاندا خۆی ڕاگرێت. وەكو پێشتریش باسم كرد ئەوەی كە لە كوردستاندا هەیە، چەند كارگە و كۆمپانیایەكە كە لە پەنجەكانی دەست تێپەڕ ناكەن. هەندێك لەم كارگە بچووكانەش لەبەردەم کێبرکێی كۆمپانیا گەورەكانی بییانیدا بۆ ماوەیەكی كەمیش خۆیان ڕاناگرن. كەرتی ئابووری دەوڵەتیش ، ئەوەشی كە هەبووبێت ئێستا لە بچوكبوونەوە و لەناوچووندایە. ئەوەتا چەندەها نموونەی وەكو قوتابخانەی نموونەیی و ئەهلی و زانكۆی ئەهلی و خەستەخانە و كلینیكی ئەهلی لە زۆر بووندان و سیاسەتی فەرمی حکومەت و پارتەكانیشی بە ئاشكرا لە پشتی ئەو كارە ناهەموارانەوەن، كە ئەمەش دەستبەردانە لە هەموو قوتابخانە و زانكۆ و خەستەخانە دەوڵەتییەكان، سەرئەنجامیش بیانووی گەورە دەدرێتە دەست بۆ داخستنیان یا بەلایەنی كەمەوە بۆ بەتەواوی پەراوێزخستنیان، ئەمەش تەنیا لە بەرژەوەندی بەرپرسیاران و دۆستان و كەسە دەوڵەمەندە نزیكەكانیانە. من دڵنیام لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەم سیاسەتە شوومەی حکومەت بە هاوكاری و هاندانی ئەمەریكا و وڵاتانی خۆراوا، هەرچیش تا ئێستا لە كەرتە دەوڵەتییەكان مابێت، دەگرێتەوە، مەگەر هێز و فشاری بزووتنەوەی خەڵكی بەری پێ بگرێت.

ئەمەی كە لە كوردستاندا هەیە، شتێكی شاز نییە، سیستەمی ئابووریی زۆربەی وڵاتان تێكەڵەیەكی لە بازاڕی ئازاد و لە مۆنۆپۆلكردنی بازاڕی تێدایە. گەرچی وەكو لە سەرەوە ئاماژەم پێكرد، ئەوەشی كە كەرتی دەوڵەتییە نمونەیەك نییە لە سیستەمی سەرمایەداری دەوڵەتی، كە لە ڕابوردوودا لە شورەوی كۆندا سەروەر بوو. سەرمایەی وەگەڕخراویش لە كوردستاندا بەشێكی گەورەی سەرمایەداری دەسەڵاتداران پێكدێنێت، بەڵام ئەمە ئابووری كوردستان ناگۆڕێت بە ئابووری مۆنۆپۆلی، بە سەرمایەداری دەوڵەتی، كە مەبەست لە خاوەندارێتی دەوڵەتییە ، کە زۆر جار بە كەرتی گشتی ناویش دەبرێت.

ئەوەی كە لە كوردستاندا بە بازاڕی ئازاد ناوی دەبەن، قسە هەڵناگرێت، بەڵام سەرمایەداری دەوڵەتی، بەواتای ئەو ڕۆڵ و نەخشەیەی كە دەوڵەتە سوشیالیستەكانی ڕوسیا و چین و كوبا و ئەوروپای خۆرهەڵاتی جاران ، لە پلان و ڕێكخستنی ئابووریدا دەیانبینی، یا ئەوەی بە جۆرێك لە وڵاتانی ئەسكەندنافی لە تێكەڵەی ئابووری دەوڵەتی و ئازددا دەوڵەتە ناسراوەكان بە خۆشگوزەران دەیانبینی، وانییە. ئەوەی لە كوردستان هەیە بەشێكە لە نەخشەی ملیۆنێرەكانی بازاڕی ئازاد و لەشكر و ناوەندەكانی ئەوان بۆ ئەوەی بەر بە هەر ئاڵوگۆڕێك بگرن، ئەوان نەخشەڕێژێییان بۆ پارتە فەرمانڕەواكان كردووە، كە كەرتی دەوڵەتی لە ڕێی فێڵی یاسایییەوە لە مەزاتخانەی بازاڕی ئازاددا بكەنە كەرتی تایبەتی پارتیی، واتە پێگەیاندنی ملیاردەرانی یەك شەووڕۆژی بۆ مسۆگەرکردنی پایەكانی بازاڕی ئازاد. ئەمە هەم جۆرێكە لە ڕوتانەوەی ئابووری دەوڵەت و هەم جۆرێك لە مسۆگەریی دەسەڵاتی سیاسی بە پاڵپشتی پیاوانی دەسەڵات و پارتەكان.

هاوڵاتی: لاتان وایە ئیستا ھەریمی كوردستان لە قەیرانیكی سیاسی و ئابووریدا دەژی، ئەگەر لاتان وایە لەقەیراندا دەژین بەرای ئێوە چیبكرێت بۆ قوتار بوون لەو قەیرانانە؟

زاهیر باهیر: ئەوە نكۆڵی لێ ناكرێت كە هەرێمی كوردستان نەك هەر لە قەیرانێكی ئابووری گەورەدا دەژی، بەڵكو لە قەیرانێكی گەورەی سیاسی و كۆمەڵایەتیشدا دەژێت. دەشتوانین بڵیین قەیرانێكە کە هەموو جیهانی بە كوردستانیشەوە گرتۆتەوە. تارمایی ئەم قەیرانەش كە باڵی ڕەشی لە ٢٠٠٨ وە بەسەر جیهاندا كیشاوە، لەوە ناكات ئابووری جیهانی وا بەئاسانی لە دەستی قورتار بێت. ئەمڕۆ بریتانیا و ئەمەریكای زۆر بەخەستی گرتۆتەوە، بەشێكی تری ئەوروپا، ئیرلەندە و یۆنان و پورتگالیشی گرتۆتەوە بەرەو ئیتالیا و ئیسپانیاش هەنگاوی گەورەی ناوە. تەنانەت هەرەسهێنانی دراوی یۆرۆ بە پێی لێكدانەوەی هەندێك لە ئابووریناسەكانی جیهان زۆر نزیكە. خۆ بەخۆ تێشكانی دراوی یۆرۆ تێشكانێكی گەورەی ئابووری بەسەر جیهاندا دەهێنێت چونكە ئابووری جیهانی تێهەڵكێشەیەكی ئاڵۆز و گەورەی ئابووری كەڵە وڵاتەكانە، كە تائێستاش دراوەكانیان وەكو پاوەندی ستێرلینی و دۆلاری ئەمەریكی و دراوی چین و یابان، لە پاڵ یۆرۆدا لە بازاڕ و بۆرسەكانی جیهاندا ئاڵووێریان پێدەكرێت، كە ئەمەش بەدەوری خۆی لە سەرانسەری جیهاندا كاریگەریەكی گەورە لە بەرزكردنەوی نرخی ئاڵتون دادەنێت.

ئەم بارودۆخە ئابوورییە نەك هەر پشێوی لە ناو خودی حكومەتەكاندا دادەنێت و بەرقەرارییان دەخاتە لەرزەوە، وەكو چۆن لە حاڵی حازردا بەو زەقیە لە ژاپۆندا دەیبینی كە لە ماوەی ٥ ساڵدا ٦ سەرەك شالیاران گۆڕاوە، بەڵكو ئەم حكومەتانە دەكەونە ژێر فشارێكی گەورەی بزووتنەوەی خەڵكەوە، كە هەر وەكو ئێستا لە سەرجەمی وڵاتانی ئەوروپی و ئیسرائیل و هیند و بەنگلادش و كۆریای باشووری و هەندێك لە وڵاتانی تر، هەن.

كوردستان وەكو ناوچەیەكی زۆر بچووكی ئەم جیهانە و هەروەها لە هەبوونی ئابوورییەكی ئاوا كە لەسەرەوە باسمان كرد لە پاڵ ڕژانی پارەیەكی بێشومار لەلایەن هەندێك لە خەڵكە دەوڵەمەند و دەسەڵاتدارانەوە كە نەك هەر ملیۆنەرانێكی زۆر زۆری دروست كردووە، بەڵكو ملیاردەرانێكی زۆریشی دروستكردووە، كە ئەم بارودۆخەش، كۆمەڵگەی كوردستانی كردووە بە كۆمەڵگەیەكی بەكار‌هێنەر لەوەی كە بیكاتە كۆمەڵگەیەكی بەرهەمهێنەر. ئەمەش مەترسی قەیرانە ئابووری و سیاسیەكە لەسەر زۆربەی زۆری خەڵكەی زیاتر دەكات.

بە كورتی ، ئەم هەرێمەش وەك هەموو وڵاتانی دونیا لە بارێكی ئابووری و سیاسی و كۆمەڵایەتی ناهەمواردا دەژی، رەخنە لەمەش لە ڕەخنەی ڕۆشنبیرانی كوردەوە لە دەسەڵات، دەست پێناكات، كە گوایە لە كوردستاندا لە لایەن دەسەڵاتی سیاسییەوە لیبرالیزمی سیاسی برەوی پێنەدراوە، بۆیە گرفتی ئابووری و سیاسیان هەیە. خۆ ئەگەر لە رەخنەی لیبرالیزمەوە دەسست پێبكەین، ئەوا دەبێت لێیان بپرسین؛ ئەی بۆچی لیبرالیزمی ئەوروپی و ئەمەریكی ڕووبەڕووی بارێكی ئابووری و سیاسی ئێجگار ناهەموار بوونەتەوە؟ ڕەخنەی تری ڕۆشنبیری كورد لە كۆمەڵگەی كوردی پرسی مۆڕاڵ و عەقڵە خۆ گەر مۆڕاڵ بێت، ئەوە بەدڵنیاییەوە دەڵێم لەو كۆمەڵگە مەدەنییانەی كە ئەوان بانگەشەی بۆ دەكەن، تاكەكانی ئەو كۆمەڵگەیە لە پلەی بەرزی مۆڕاڵدان، هەروەها گەر كێشەكەش، كێشەی عەقڵ بێت، خۆ بە باوەڕی ئەوان ئەو كۆمەڵگە مەدەنییانە لەسەر شانی تاكە عەقڵدارەكانی دروست بوون، ئەمە بێجگە لەوەی كە پڕن لە ئابووریناسی شارەزا و پسپۆڕ، كەچی قەیرانەكەش زۆر بەخەستی گرتونییەتەوە.

هەرچیش سەبارەت بە وەڵامی بڕگەی كۆتایی پرسیارەكەتانە، دەربارەی ئەوەی چی بۆ قورتاربوون لەو قەیرانە بكرێت؟ من دەڵێم سیستەمی سەردەم، سیستەمی سەرمایەداری، سیستەمی فەوزایە، سیستەمێكە كە كار لەسەر كەڵەكەكردنی زیاتری سوود و سەرمایە دەكات ، نەك هەر سیستەمی جیاوازی چینایەتییە ، بەڵكو بە بەردەوامی كاریش لەسەر گەورەكردن و زیادكردنی ئەو جیاوازییە دەكات، سیستەمێكە كە بێبەرنامە و بێپلان و دژوارە و بۆیە دژ بە مانەوەی خۆی كار لەسەر مەحفكردنەوەی خۆی دەكات.

باسكردنی زیاتر لەسەر ئەوە، بواری ئەم دیدارە ڕێگەی پێنادات، بەڵام ئەوەندە دەڵێم كە كوردستان و كۆمەڵگەكەشی بەشێكن لەم سیستەمە. بەڵام ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت كە ئیدی ئێمە لە ئێستادا دەبێت بە دروستكردنی پارت و ڕێكخراوی سیاسی، كار لەسەر داڕمانی جیهانیانەی ئەم سیستەمە بكەین، بەڵكو دروشمی من ئەمەیە: Think Globally Act Locally ، واتە جیهانی بیر بكەرەوە و لۆكەڵیانە چالاكی بكە. من لە زۆربەی نوسینەكانمدا بە دوورودرێژی لەسەر ئەو چالاكییانە نوسیومە و تەئكیدم لەسەر ئەوە كردۆتەوە، كە یەكەم: دەبێت گۆڕانكارییەكان لە بنەوە دەست پێ بكەن، نەك لە سەرەوە، دووهەم : گۆڕانكارییە بنەڕەتییەكان لە ڕێگەی پارت و ڕێكخراوە سیساسییەكانەوە ناكرێن، بەڵكو لە ڕێگەی بزووتنەوەی جەماوەرییەوە، دەكرێن و لە هەر شوێنێكدا بزووتنەوەی پارت و ڕێكخراوە سیاسییەكان بەهێزبێت، بزووتنەوەی جەماوەری لاوازە و پێچەوانەكەشی هەر ڕاستە.

هاوڵاتی: ھەندێك لایان وایە دیاردەی گەندەڵی و پاوانخوازی دەسەڵات لەھەرێمی كوردستان لەمەترسیەكانی دەرەكی زیاتر ھەرەشەن، بەرای ئێوە مەترسیترین ھەرەشە لە سەر ھەرێمی كوردستان چییە؟

زاهیر باهیر: بەڕای من مەترسییەكی وا لە سەر هەرێمی كوردستان نییە، چونكە ئەمان (دەسەڵاتداران) پەیوەندییەكی باشیان لەگەڵ وڵاتانی دەر و دراوسێ و جیهانیشدا هەیە و هیچ جۆرە گیروگرفتێكیان نییە. هاوبەرژەوەندێتی دەسەڵاتدارانی هەرێم و ناوچەكە زۆر بەزەقی دەبینرێت، وەكو نەبوونی هەڵوێستێكی بەردەوامی كاریگەر لە بەرامبەر بۆردومانكردن و كوشتنی نیشتەجێیانی سەر سنوورەكان، دەستتێوەردانی دەوڵەتانی ناوچەكە لە ژیانی خەڵكیدا و تەراتێنی ئابووری و سیاسی و تەنانەت دەستتێوەردانیان لە بواری خوێندن و پەروەردەدا وەك كردنەوەی زانكۆو پەیمانگەی سەر بەدراوسێكان و مافی دانانی مەرج بەسەر خودی هەرێم خۆیدا و بەسەر خەڵكی كوردستانیشدا.

دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان زیاتر پارێزگاری لە خەڵكانی بەرپرسیار و هاوەڵ و دۆستە نزیكە دەوڵەمەندەكانیان دەکات، كە بەدەیان سەرەداوی بەرژەوەندی ناوكۆیی بەیەكەوەی گرێداون. دەسەڵات كەمتر بەرژەوەندییەكانی كۆمەڵگەی كوردی بە خاك و كولتوور و هەتا زمانیشەوە دەپارێزێت. ئەمان بەرژەوەندی ناوكۆیی تایبەتی خۆیانیان چ لەگەڵ دەسەڵاتە بییانەكان و چ لەگەڵ كۆمپانییەكانیاندا هەیە. نمونەش لەم بوارەدا بیرە نەوتییەكان و هەڵكەندنی بیری تازەیە، یان دروستكردنی چەندەها بەنداوی ناپێویست، كە هەموو ئەمانە لەبەر خاتری سوود و بەرژەوەندی خۆیان و كۆمپانییە گەورە بیانییەکانە. نموونەی تر دروستكردنی جادەیەكی زۆرو سیاسەتی بە ئەنقەست فەرامۆشكردنی هۆیەكانی گشتی هاتووچۆ و یا كارنەكردن بۆ بیناكردنی. بە گرتنەبەری ئەم سیاسەتەش، كوردستان بووەتە بازاڕی ساغكردنەوەی سەیاراتی وڵاتانی بیانی، دروستكردنی زیاتری بەنزینخانەی ئەهلی و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكی گەورە لەسەر ژیانی تاكەكانی ناو كۆمەڵگە، كە سەیارەیەكی بێئەژمار كەوتۆتە سەر شەقامەكان، كارێكی ئاوای كردووە، كە لێخوڕینی سەیارە واتە چوونە جەبهەی شەڕەوە. ئەمە جگە لە پیسكردنی ژینگە.

بەڕای من هەڕەشەیەكی گەورە لە سەر خەڵكی هەیە، نەك هەرێم، كە ڕۆژانە خەڵكی كوردستان ڕووبەڕووی دەبنەوە، لەوانە: بەرزبوونەوەی نرخی هەموو پێداویستییەكانی ژیان بە هاتوچۆشەوە، مەترسی هەڵگیرسانی شەڕی ئەهلی لە نێوان پارتی و یەكێتی یا بە هەردوكیان لەگەڵ پەكەكە و ئیسلامییەكاندا، كە لە هەموو ڕووەكانییەوە خەڵكی باجەكەی دەدا، نەك دەسەڵاتداران و دەوڵەمەندەكان، مەترسی بێكاری، مەترسی پیسكردنی ژینگە و فەرامۆشكردنی، مەترسی پەردەوازەیی و نامۆییبوون ، مەترسی نەبوونی موستەقبەل بۆ گەنجانی دەرچووی زانكۆكان و پەیمانگە و هاوچەشنەكانیان، مەترسی قەدەغەكردنی ئازادی و سەربەستیەكان، لە شانی ئەمانەشەوە، مەترسی زیاتر ئەوەیە كە بە دەسەڵات و ئۆپۆزیسۆن و ڕۆشنبیرەكانەوە و میدیای ئەهلیش لەگەڵیاندا بەردەوام پڕ بەدەم بانگی یەكێتی نەتەوەیی و دەسەڵاتی هەرێم، بە گوێی خەڵكدا دەدەن، بەوجۆرە بزووتنەوەی جەماوەری دەخەنەوە پاڵ دەسەڵات و بە ناوی پیرۆزی نیشتمان و نەتەوەوە، ئەو خواستانەی داخوازی مێژویی گەورەتریان لە پشتەوەیە، كە هەنگاونانە بەرەو پرۆسەی شۆڕش، لەبار دەبەن.

هەموو ئەمانەش ، واتە ئەم مەترسییە سامناكانە لەلایەن دەسەڵات و پارتە ئۆپۆسوێنەكانەوە لە سەر خەڵكی و بزووتنەوەكەیان، ئەنجام دەدرێن ، بە كۆنترۆلكردنیان و بە چەواشەكردنیان، لە بەكێشەكردنی كێشە كۆمەڵایەتییەكان كە ڕۆژانە دەستەویەخەی دەبنەوە، بۆ كێشەیەكی سیاسی ، ئیدی لەمەشدا جەوهەر و كرۆكی بزووتنەوەی جەماوەری و داخوازییەكانیان ون دەبێت و هەڵپە و حەماسی ناڕەزایان و خەڵكانی ڕاپەڕیو خامۆش دەكەن.

ئایدیۆلۆجی ئه‌نارکیزم

ڕودۆڵف ڕۆکه‌ر

و. لە فارسییەوە*: هه‌ژێن

ئه‌نارکیزم ڕه‌وتێکی دیاریکراوی هزرییە له‌ هزری کۆمه‌ڵایه‌تییدا، که‌ په‌یڕه‌وانی خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چه‌پاوڵگه‌رییه‌ (monopolies) ئابوورییه‌کان و له‌ناوبردنی گشت ده‌زگه‌ ڕامیاریی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ن. له‌بری سیسته‌می ئابووریی سه‌رمایه‌داری، ئه‌نارکیسته‌کان خوازیاری کۆمه‌ڵه‌ ئازاده‌کانی گشت هێزه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ن، له‌سه‌ر بنه‌مای کاری هه‌ره‌وه‌زی، که‌ تاکه‌ ئامانجیان، دابینکردنی پێداویستییه‌کانی هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌. ئه‌وان له‌بری ده‌وڵه‌ته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ هه‌نووکه‌ییه‌کان و دەزگە ڕامیارییە دابڕاو و بیرۆکراتیكه‌کانیان، خوازیاری فیدراسیۆنی کۆمیونیتییە ئازاده‌کانن، که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌رژه‌وه‌ندێتی ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تییان پێکه‌وه‌ په‌یوه‌ستن و به‌ هاریکاری بەرامبەرانە و ڕێکه‌وتنی ئازادانه‌، کاروباره‌کانیان جێبه‌جێ دەکه‌ن.

هه‌ر که‌سێك بە وردبینیییەوە له‌ گه‌شه‌ی ئابووریی و ڕامیاریی سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌نووکه‌یی بکۆڵێته‌وه‌، بۆی ده‌رده‌که‌وێت که‌ ئه‌م ئامانجانه‌ له‌ بیرۆکەی یوتۆپیایی کەمایەتییەکی خەیاڵپەروەرەوە سه‌رچاوه‌ ناگرن، به‌ڵکو سه‌ره‌نجامی لوجیکییانه‌ی توێژینه‌وه‌ی قوڵی ناڕێکییه‌ کۆمڵایه‌تییه‌ جێکه‌وته‌کانن، که‌ له‌ته‌ك هه‌ر قۆناخێکی تازه‌ی بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تیی هەنووکەییدا، خۆیان به‌ شێوه‌یه‌کی ئاشکراتر و زیانمەندتر دەخەنەڕوو. سه‌رمایه‌داری چه‌پاوڵگه‌رانەی هاوچه‌رخ و ده‌وڵه‌ته‌ سه‌رتاپاگیره‌کان، ته‌نیا دواقۆناخی په‌ره‌سه‌ندنێکن، که‌ به‌ ناچاریی بە لووتکه‌ی دەگات و دەرباز و کۆتاییه‌کی دیکەی نابێت.

په‌ره‌سه‌ندنی نه‌هامه‌تباری سیسته‌می ئابووریی هه‌نوووکه‌یی، که‌ بووه‌ته‌ هۆی که‌ڵه‌که‌کردنی تەواوی سامانی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ده‌ستی که‌مایه‌تیکی به‌رته‌ر و سه‌رکوتی به‌رده‌وامی جه‌ماوه‌ری به‌رینی خه‌ڵك، بواری بۆ کاردانه‌وه‌ی ڕامیاریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌نووکه‌یی ڕه‌خساندووه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ هه‌موو ڕوویه‌که‌وه‌ بووه‌ته‌ هاوه‌ڵدوانه‌ی. سیسته‌می هه‌نووکه‌یی، به‌رژه‌وه‌ندی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی، کردۆته‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی چه‌ند که‌سێك و سه‌ره‌نجام به‌شێوه‌یه‌کی سیستیماتیك، په‌یوه‌ندی ڕاستینه‌ی نێوان مرۆڤه‌کانی له‌نێو بردووه‌. خه‌ڵکی ئەوەی له‌ بیری کردووه‌، که‌ پیشه‌سازی بۆخۆی ئامانج نییه‌، به‌ڵکو ده‌بێت ته‌نیا ئامرازێك بێت بۆ دابینکردنی ژیانی مرۆڤ و که‌ره‌سته‌ پێویستەکان و ده‌سه‌به‌رکردنی هه‌لی به‌هره‌مه‌ندبوون له‌ ڕۆشنبیرییه‌کی باڵاتری کولتووری. له‌ هه‌ر کوێ پیشه‌سازی ببێته‌ هه‌موو شتێك‌، له‌وێنده‌رێ کار گرنگی ئاکاریی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و مرۆڤ ده‌بێته‌ هیچ، لێره‌وه‌ ڕێڕه‌وی سه‌رکوتگه‌رانه‌ی ئابووریی ده‌ست پێده‌کات، که‌ نه‌هامه‌تباریی شێوازه‌کانی کارکردن هیچیان له‌ سه‌رکوتگه‌ریی ڕامیاریی که‌متر نابێت. له‌ڕاستیدا سه‌رکوتی ڕامیاریی و ئابووریی، هه‌ردووك به‌شێوه‌یه‌کی هاوتا ته‌واوکه‌ری یه‌کدین و له‌ یه‌ك سه‌رچه‌شمه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێن.

سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی هاوچەرخ، له‌ ناوه‌وه‌ڕا، ڕێکخستنی کۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌ر وڵاتێكی به‌سه‌ر چینی دژبه‌یه‌کدا دابه‌شاندووه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ش ڕا، بازنه‌ هاوبه‌شه‌ ڕۆشنبیرییه‌کانی، له‌ نه‌ته‌وه‌ دژبه‌یه‌که‌کاندا تێكشکاندووه‌؛ هه‌ردووك، چینه‌کان و نه‌ته‌وه‌کان، له‌ دوژمنایەتییەکی بێکۆتاییدا ڕووبەڕووی یه‌کدی ده‌بنەوە و به‌هۆی جه‌نگه‌ بەردەوامەکانیانەوە ژیانی کۆمه‌ڵایەتییان لە بارگرژیی به‌رده‌وامدا ڕاگرتووه‌. دوو جه‌نگی جیهانی له‌ نیو سه‌ده‌دا و شوێنەوارە ترسناکه‌کانیان و مه‌ترسی بەردەوامی هه‌رساته‌ ڕوودانی جه‌نگه‌ تازه‌کان، که‌ ئه‌وڕۆکه‌ باڵی به‌سه‌ر هه‌موو گه‌لاندا کێشاوە، ته‌نیا سه‌ره‌نجامی لۆجیکیانه‌ی وه‌ها بارودۆخێکی له‌ توانابه‌ده‌رن، که‌ بۆی هەیە ببێتە هۆی نه‌هامه‌تیی زیاتری جیهانی. هۆکاری ئاشکرای ئه‌وه‌یە، که‌ ئه‌وڕکه‌ زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته‌کان وابەستەەن، به‌شێکی زۆر له‌ داهاتی ساڵانه‌ی بەرهەمی کۆمەلایەتی بۆ به‌ناو پارێزگاری نه‌ته‌وه‌یی و دانه‌وه‌ی قه‌رزی جه‌نگه‌کانی پێشووتر بخه‌نه‌لاوه‌، ئەمە سه‌لمێنه‌ری ناله‌باری و چاره‌هه‌ڵنه‌گری بارودۆخی ئه‌وڕۆکه‌ییه‌؛ پێویستە بۆ هه‌ر که‌سێك ڕوون بێت، ئاساییشێك که‌ ده‌وڵه‌ت پاگه‌نده‌ی دابینکردنی بۆ تاکه‌کان ده‌کات، خه‌رجی له‌ سوودی زیاتره‌.

ده‌سه‌ڵاتی گەشەسێنی دابڕاوی بیرۆکراسی ڕامیاریی، کە له‌لانکه‌وه‌ تا گۆڕ ژیانی مرۆڤ، چاودێری و سه‌رپه‌رستی ده‌کات، ڕۆژ بە ڕۆژ ڕێگری زیاتر له‌سه‌ر ڕێی هاریکاری نێوان مرۆڤەکان دروست ده‌کات. سیسته‌مێك که‌ له‌ هه‌ر کارکردێکیدا خۆشگوزەرانی به‌شێکی زۆری خه‌ڵك و تەنانەت نه‌ته‌وه‌کان به‌ قوربانی هه‌وه‌سی خۆپه‌رستیی له‌پێناو ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی ئابووریی که‌مایه‌تییه‌کی بچووك ده‌کات و به‌پێی پێداویستی ده‌بێته‌ هۆی تێكدانی په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایتییه‌کان و هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی هه‌ر که‌س و لایەك دژی هه‌مووان. ئه‌م سیسته‌مه‌ ته‌نیا ڕێکخەری (نەزمبەخشی) ده‌سته‌بژێرانی دیار و کاردانەوەی کۆمەڵایەتییە، که‌ ئه‌وڕۆکه‌ به‌رجه‌سته‌بوونی ته‌واوه‌تی له‌ فاشیزمی نوێ و ده‌وڵه‌تی سه‌راپاگیردا ده‌رده‌که‌وێت. زۆر له‌ ده‌سه‌ڵاتخوازی پاشایه‌تی بێچه‌ندوچوونی سه‌ده‌کانی رابوردوو تێپەڕیکردووە و هەوڵ دەدات هه‌موو چالاکییه‌ مرۆییه‌کان بخاتە ژێر ڕکێفی ده‌وڵه‌تەوە. ” هەموو شتێك بۆ ده‌وڵه‌ت؛ هەموو شتێك له‌ ڕێی ده‌وڵه‌ته‌وه‌؛ ‌هیج شتێك بەبێ ده‌وڵه‌ت نابێت!” تیئۆلۆگی (اللاهوتی) بووه‌ته‌ بیرۆکەی دووبارەبووی ڕامیاریی نوێ، که‌ جیاوازی سیستەمەکەی له‌ته‌ك تیئۆلۆگی (اللاهوتیة) کلیساییدا خوا هه‌موو شتێكە و مرۆڤ هیچ، لە باوەڕی ڕامیاریی نوێدا دەکاتە ده‌وڵه‌ت هه‌موو شتێکه‌ و هاووڵاتی هیچنییە. به‌ هه‌مان شێوه‌، کە ده‌ربڕینی ویستی خوابۆ ڕه‌وایه‌تیدان به‌ ویستی (ئیرادەی) چینە بەرتەرەکان بەکار دەبرا، هەرواش ئه‌وڕۆکه‌ش له‌پشت په‌رده‌ی ویستی ده‌وڵه‌ته‌وه‌، ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی خۆپه‌رستانه‌ی ئه‌وانه‌ شاردراوه‌ته‌وه‌، کە خۆیان ڕاسپیردراو دەبینن، ئەم ویستە بە تێگەیشتنی خۆیان لێکبدەنەوە و به‌سه‌ر خه‌ڵکدا بیسەپێنن.

له‌ ئه‌نارکیزمی هاوچه‌رخدا، دوو ڕه‌وتی گه‌وره‌ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، که‌ لە پێش و له‌ ده‌می شۆڕشی فه‌ره‌نسه‌دا، ئاوا دەربڕینێکی بەرجەستەی لە ژیانی ڕۆشنبیریی ئەوروپادا هەبوون : سۆشیالیزم و لیبرالیزم. سۆشیالیزمی هاوچه‌رخ کاتێك گەشەی کرد، که‌ چاودێرانی وردبینی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ دڵنیاییەکی زۆره‌وه‌ بۆیان ده‌رکه‌وت، که‌ دەستوورە ڕامیارییەکان و گۆڕینی شێوەکانی میرایەتی (حکومه‌ت) هیچ کات ناتوانن ڕیشه‌ی گرفتە گه‌وره‌که‌، کە به‌ پرسی کۆمه‌ڵایه‌تیناوی ده‌به‌ین، چاره‌سه‌ر بکەن. لایەنگرانی به‌م سه‌ره‌نجامه‌ گه‌یشتن، که‌ یەکسانی کۆمەلایەتیی و باری ئابووریی لە بەرژەوەندی هەمووان لە توانادا نییە، تا کاتێك کە خه‌ڵك له‌سه‌ر بنچینه‌ی دارابوون و دارانەبوونی خاوەندارێتی به‌سه‌ر چینه‌کاندا دابه‌ش بووبن، چینگەلێك کە لەئارادابوونیان پێشوەخت هەر بیرۆکەیەکی کۆمەڵگەی کەتواریی دوور دەخاتەوە. به‌م جۆره‌ ئەو بڕوایە گەشە دەکات، که‌ ته‌نیا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چەپاوڵگەرییە ئابوورییه‌کان و دامەزراندنی خاوه‌ندارێتی هاوبه‌شی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، مەرجی لەتوانادابوونی هاتنەدی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تییە، تەنیا بەو مەرجە کۆمه‌ڵگه‌، دەبێتە کۆمەڵگه‌یه‌کی ڕاستینه‌ و ئامانج لە کاری مرۆڤ، به‌هره‌کێشی نایێت، به‌ڵکو لەپێناو به‌خته‌وه‌ری هه‌موواندا ده‌بێت. به‌ڵام هه‌ر کە سۆسیالیزم دەستی بە کۆکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی کرد و بوو بە بزاڤێك، بە هۆی کارایی هەلومەرجی کۆمەڵایەتییەوە لە وڵاتانی جۆراوجۆردا، له‌ پڕ هەندێك جیاوازی له‌ تێڕوانیندا ده‌رکه‌وتن. ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌، که‌ هه‌موو چەمکە ڕامیارییەکان، له‌ تیئۆکراسییەوە (فەرمانڕەوایی ئایینی-theocracy) تا ئیمپراتۆری و دیکتاتۆری، کارایییان له‌سه‌ر به‌شگه‌لێکی دیاریکراوی بزاڤی سۆشیالیستی داناوە.

لە هەمان کاتدا، دوو ڕه‌وتی گه‌وره‌ی دیکە لە هزری ڕامیارییدا، کارایی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یان له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی بۆچوونه‌ سۆشیالیستییه‌کان دانا: لیبرالیزم، بە توندی هۆشمەندانی پێشکەوتووی وڵاتانی ئه‌نگلۆساکسۆن، به‌تایبه‌تی هۆڵه‌نده‌ و ئیسپانیا و چەمکی دێمۆکراسی هەژان، ئەوەی که‌ ڕۆسۆ له‌ ڕێکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تییدا ده‌ری بڕیبوو و هەروا کارایی بەرچاوی لەسەر نوێنەرانی لەنێو ڕابەرانی ژاکوبینگه‌ری فه‌ره‌نسه‌دا دانابوو. لە کاتیكدا کە لیبرالیزم له‌ تیئۆرییە کۆمەڵایەتییەکانیدا لە تاکه‌وه‌ ده‌ستی پێده‌کرد و هیواداربوو، کە ڕادەی کاکردەکانی ده‌وڵه‌ت تا کەمترین ڕادە سنووردار بکات، لە بەرامبەردا دێمۆکراسی له‌سەر چەمکێکی ئەبستراکتی کۆمەڵگەرایانە پێداگری کرد، ویستی گشتی ”general will”ی ڕۆسۆ، کە هەوڵی دەدا له‌ ده‌وڵه‌تنه‌ته‌وه‌دا پیادەی بکات. لیبرالیزم و دێمۆکراسی چه‌مکی به‌رجه‌سته‌ی ڕامیاریی بوون، به‌ڵام له‌وێوه‌ که‌ لایه‌نگرانی سه‌ره‌کی هەردووك زۆر به‌که‌می پرسه‌ ئابوورییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یان لەبەرچاو دەگرت، په‌ره‌سه‌ندنی فرەتری ئەو بارودۆخە، به‌کرده‌وه‌ نەیدەتوانی لەتەك بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌کانی دێمۆکراسی بگونجێت و هەروا کەمتر لەتەك ئەوانەی لیبرالیزمدا دەهاتەوە. دێمۆکراسی بە دروشمی یه‌کسانی هه‌موو هاووڵاتیان له‌به‌رده‌م یاساو لیبرالیزم، بە دروشمی مافی مرۆڤ به‌سه‌ر خۆدا بوون، هه‌دووكیان لە که‌توارییه‌کانی ئابووری سه‌رمایه‌داریدا شکستیان خوارد. تا کاتێك که‌ میلیۆنان مرۆڤ له‌ هه‌ر وڵاتێکدا ناچارن، کاری خۆیان به‌ که‌مایه‌تییه‌که‌ی که‌می داراکان بفرۆشن و ئه‌گه‌ر کڕیارێك به‌ده‌ستنه‌هێنن، تووشی خراپترین نه‌هامه‌تی ده‌بن، ئەوەی پێی دەوترێت “یه‌کسانی هەمووان له‌به‌ردەم یاسا”، هه‌ر لەو کاتەوەی کە یاساکان لەلایەن ئه‌وانەوە ده‌نووسرێنەوە، که‌ خۆیان بە خاوه‌نی سامانی کۆمه‌ڵایه‌تی دەزانن، تەنیا فێڵێكە لەوانەی کە بڕوایان پێی هەیە. به‌ڵام هەروا لە هەمان ڕێوە، ناتوانرێت قسه‌ له‌ “مافی تاك بەسەر خۆیدا” بکرێت، ئەو مافە لەوێدا کۆتایی دێت، کاتێك کە کەسێك بۆ ئەوەی نەمرێت، ناچار بێت خۆی بخاتە ژێر ڕکێفی ئابووریی که‌سێکی دیکەوە.

لە خاڵی ناوکۆیی لەتەك لیبرالیزمدا، ئه‌نارکیزم نوێنەرایەتی بۆچوونی کامه‌رانی و خۆشگوزاری تاك دەبێت له‌ گشت پرسە کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا پێوه‌ر بێت” دەکات. هه‌روه‌ها، وه‌ك خاڵی ناوکۆیی لەتەك نوێنەرایەتی فراوانی تێڕوانینی لیبرالی، ئەنارکیزم هەمان بۆچوونی که‌مکردنه‌وه‌ی ڕۆڵ و کارکردەکانی میرایەتی، تا کەمترین ئاستی هه‌یه‌. لایەنگرانی تا ئەوپەڕی ڕادە پەیگیرییان لەسەر ئەم بیرۆکەیە کردووە و خوازیاری لەنێوبردنی هەموو دامودەزگەکانی دەسەڵاتی ڕامیاریی له‌ ژیانی کۆمه‌ڵایەتیدا بوون. کاتێك جێفرسۆن [Jefferson ] چەمکی بناخه‌یی لیبرالیزمی به‌م شێوه‌یه‌ ده‌رده‌بڕێت باشترین میرایەتی ئه‌وه‌یه‌، که‌ که‌مترین فه‌رمانڕه‌وایی هەبێت ”. لای ئه‌نارکیستەکانیش وەك سۆرۆ (Thoreau) ده‌ڵێت : “ باشترین میرایەتی ئەوەیە، که‌ له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ هیچ فه‌رمانروایی ناکات”.

وەك خاڵی ناوکۆیی لەتەك بنیاتنەرانی سۆشیالیزمدا، ئه‌نارکیسته‌کان خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گشت فۆرم و شێوه‌کانی پاوانگه‌ری ئابووریین و پێداگری لەسەر خاوه‌ندارێتی هاوبه‌شی زه‌مین و گشت ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان ده‌کەن، به‌جۆرێك که‌ سوودوه‌رگرتن لێیان، به‌بێ هه‌ڵاواردن، بۆ هه‌مووان لواو بێت؛ لەوێوە کە ئازادی کەسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی، ته‌نیا له‌سه‌ر بناخەی هه‌لومه‌رجی یه‌کسانی ئابووریی بۆ هه‌مووان دەتوانرێت ده‌سه‌به‌ر بکرێت. له‌نێو خودی بزاڤی سۆشیالیستیشدا، ئه‌نارکیسته‌کان نوێنەرایەتی ئەو ڕوانگه‌یە دەکەن، که‌ خه‌بات دژی سه‌رمایه‌داری، لە هەمانکاتدا ده‌بێت خه‌بات بێت دژ بە گشت ده‌زگه‌ سه‌رکوتگه‌رییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیارییش، چونکە به‌ درێژایی مێژوو، به‌هره‌کێشی ئابووریی، هه‌رده‌م شان بە شانی چه‌وسانه‌وه‌ی ڕامیاریی و کۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌. به‌هره‌کێشیی مرۆڤ لە مرۆڤ و زاڵبوونی (domination) مرۆڤ به‌سه‌ر مرۆڤدا، هاوەڵدوانەن و هەریەکەیان مه‌رجی مانه‌وه‌ی ئەوی دیکەیانە.

تا کاتێك لەنێو کۆمه‌ڵگه‌دا دوو دەستەی دژبەیەکی دارا و نه‌دار لە ڕووبەڕووبوونەدا بن، ده‌وڵه‌ت وەك ئامرازی پارێزگارییکردن لە بەرتەرییەکانی که‌مایه‌تی دارا، پێویستییەکی بێچەندوچوون دەبێت، تاوەکو بتوانێت پارێزگاریی لە خاوەنداییەتەکەی خۆی بکات. کاتێك ئه‌و باره‌ نادادوەرانە کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ نامێنێت و نه‌زمی باشتری بەڕێوەبەرایەتی شتەکان جێی دەگرێتەوە، لەوێدا هیچ مافێکی تایبه‌ت به‌ فه‌رمی ناناسرێت و تەنیا ئامانجی سەرەکیی بەرژوەندی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگە دەبێت، دەبێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاروباری ئابورریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی جێگەی فه‌رمانڕه‌وایی سەرووخەڵکیی بگرێتەوە، یا وەك سانت سیمۆن (Saint Simon) دەڵێت ڕۆژگارێك دێت، کاتێك کە هونه‌ری فه‌رمانڕه‌واییکردن بەسەر مرۆڤدا ئاسەواری نامێنێت، هونه‌رێکی نوێ جێگه‌ی ده‌گریته‌وه‌، هونه‌ری به‌رێوه‌به‌بردنی شتەکان”. لەم ڕووەوە، ده‌توانرێت ئه‌نارکیزم به‌ جۆرێك له‌ سۆشیالیزمی خۆبه‌خشانه‌ (voluntary Socialism) دابنرێت.

ئه‌مە ئەو تیئۆرییه‌ش دەگرێتەوە کە لەلایەن کارل مارکس و په‌یڕه‌وانییەوە داڕێژراوە، ئەوەی که‌ ده‌وڵه‌ت، له‌ شێوه‌ی دیکتاتۆریی پرۆلیتاریادا، قۆناخێکی پێویستی [بێچەندوچوونی] گواستنه‌وه‌یه‌ بەرەو کۆمه‌ڵگەی بێچین، کە تێیدا ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌، پاش کۆتاییهاتن بە ململانێ چینایه‌تییەکان و له‌ناوچوونی خودی چینه‌کان، بەخۆی خۆی هه‌ڵده‌وه‌شینێته‌وه‌ و له‌سه‌ر تابلۆکان ون ده‌بێت. ئه‌م چەمکه‌، له‌مه‌ڕ سروشتی کەتواریی ده‌وڵه‌ت و گرنگیی لە مێژووی هۆکارەکانی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریدا، بەتەواوی بە هه‌ڵه‌دا چووە، بەتەنیا سەرەنجامی لۆجیکیانەی ئەوەیە، کە بە ماتریالیزمی ئابووریی ناودەبرێت، کە لە هەموو دیاردە مێژوویەکاندا، تەنیا کارایی بێچەندوچوون (بێگەڕانەوە)ی شێوازەکانی بەرهمهێنانی ئەو ساتە دەبینێت. لەژێر کارایی ئەم تیئۆریەدا خەڵكی وەك سەرخانێکی بێوێنەی دادوەرانە و ڕامیارانەی ژێرخانی ئابووری، گشت جۆرە جیاوازەکانی ده‌وڵه‌ت و شێوه‌کانی دیکەی ده‌زگه‌کۆمه‌ڵایەتییەکانی لەبەرچاو گرت. له‌ ڕاستیدا هه‌ر به‌شێك له‌ مێژوو هه‌زاران نموونه‌ی ئەو ڕێگەیانەمان بۆ دەخاتە ڕوو، که‌ تیایاندا گەشەکردنی ئابووریی وڵاتان بە هۆی دەوڵەت و ڕامیاریی دەسەڵاتەکەیەوە، چەندین سەدە دواکەوتووە.

بەر لە سه‌رهه‌ڵدانی پاشایه‌تیی کلیسایی، ئیسپانیا، پێشکه‌وتووترین وڵاتی ئەوروپایی بوو و له‌ زۆربه‌ی بواره‌کانی به‌رهه‌مهێنانی ئابوورییدا، لە پله‌ی یه‌که‌مدا بوو. به‌ڵام پاش تێپەڕبوونی سه‌ده‌یه‌ك بەسەر سه‌رکەوتنی پاشایه‌تی مه‌سیحییدا، زۆربه‌ی پیشه‌سازییه‌کانی تەفروتونا بوون؛ ئه‌وی کە مابووه‌وه‌، له‌ خراپترین باردا بوو. له‌ زۆربه‌ی پیشەسازییه‌کاندا، گه‌ڕابوونه‌وه‌ سه‌ر شێوازه‌ سەرەتاییەکانی به‌رهه‌مهێنان. کشتوکاڵ له‌ناو چوو، کاناڵه‌کان و جۆگه‌کان وێران بوون و ناوچه‌گه‌لێكی زۆر له‌ وڵات بووبوونه‌ بیابان. سەرکوتگەریی خانزادان له‌ ئەوروپا، به‌ فەرمانە ئابوورییەگەللایی (ئەحمەقانە)ەکانی و یاسادانانی پیشەسازیی، که‌ بچووکترین لادانی له‌ شێوه‌ پێشتر دیاریکراوه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا به‌ تووندی سزا ده‌دا و مۆڵه‌تی هیچ داهێنان و پێشخستێکی نەده‌دا، بۆ ماوەی چه‌ندین سه‌ده‌ له‌ وڵاتانی ئەوروپایی به‌ری به‌ پێشکه‌وتنی پیشه‌سازیی گرتبوو و بووبووە ڕێگری گەشەی سروشتییانەی. ته‌نانه‌ت هەنووکەش پاش ئه‌زموونی ترسناکی دوو جه‌نگی جیهانی، ڕامیاریی دەسەڵاتی دەوڵەتە نەتەوەیییە گەورەکان جێگیر دەبێت و دەبێتە گه‌وره‌ترین ڕێگری بەردەم نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ئابووری ئەوروپا.

له‌ ڕوسیا، سەرەڕای ئەوەی که‌ دیکتاتۆری به‌ناو پرۆلیتاریا که‌تواریی بووه‌ته‌وە، ئامانجە تایبەتەکانی پارت به‌ری به‌هه‌ر جۆره‌ ڕێکخستنه‌وه‌یه‌کی نوێی ڕاستینەی سۆشیالیستیی ژیانی ئابووریی گرتووه‌ و وڵاتی ناچار بەکۆیلایەتی سه‌رمایه‌داریدوڵه‌تی کردووە. دیکتاتۆریی پرۆلیتاریا، که‌ سادە بڕواکان پێیانوابوو قۆناخێکی ناچاریی گواستنەوەیە بەرەو به‌ سۆشیالیزمی ڕاسته‌قینه‌، ئه‌وڕۆکه‌ وەرگۆڕاوە بۆ سه‌رکوتێکی ترسناك و ئیمپریالیزمێکی نوێ، که‌ لە هیچ شتێکدا لەتەك دەوڵە فاشیستەکاندا جیاوازی نییە. پاگه‌نده‌ی ئەوە، تا کاتێك که‌ کۆمه‌ڵگه‌ هێشتا به‌سه‌ر چینی دژبەیەکدا دابه‌ش بووبێت، هەر دەبێت دەوڵەت درێژەی هەبێت، له‌به‌ر ڕۆشنایی گشت ئه‌زموونه‌ مێژوویه‌کاندا، لە نوکته‌یه‌کی بێتام بەولاوەتر نییه‌.

هه‌موو جۆرێك له‌ ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی، بۆ پاراستنی ئەوەی کە لەپێناویدا سەریهەڵداوە، جۆرێکی تایبه‌ت له‌ کۆیله‌تی مرۆڤ دەسەپێنێت. دەوڵەت بەڕووی دەرەوەدا، بەو جۆرەی کە دەرکەوێت، له‌ په‌یوه‌ند به‌ دەوڵەتانی دیکە، بۆ ڕەوایەتیدان بەبوونی خۆی، جۆره‌ دوژمنایه‌تییه‌کی ده‌ستکرد دروست دەکات، هه‌روا له‌ ناوه‌وه‌ش ڕا، وەك مەرجی سەرەکی مانەوەی، کۆمەڵگە بەسەر هۆز و توێژ و چینه‌کاندا دابەش دەکات. گه‌شه‌ی بیرۆکراسی بۆلشه‌ڤیکی له‌ ڕوسیا، له‌ژێر نێوی دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا که‌ هیچ کات، بێجگه‌ له‌ دیکتاتۆری تاقمێکی بچووك به‌سه‌ر پرۆلیتاریا و ته‌واوی خەڵکی ڕوسیادا، شتێکی دیکە نه‌بووه‌تەنیا نموونه‌یه‌کی تازەیە له‌ ئه‌زموونه‌ کۆنە مێژووییه‌کان، که‌ بێئەژمار هه‌موو جارێك خۆی دووباره‌ کردووه‌ته‌وه‌. ئەم چینە سه‌روه‌رە تازەیە، که‌ تاکو ئه‌وڕۆکه‌ به‌ خێرایی به‌ره‌و ئاریستۆکراسییەکی نوێ گەشە دەکات، به‌ هه‌مان ڕۆشنی، که‌ چین و توێژە بەرتەرەکان لە وڵاتانی دیکە له‌ جەماوەری خه‌ڵك جیان، له‌ جەماوەری جوتیاران و کرێکارانی ڕوسیه‌ جیا بووەته‌وه‌. ئه‌م باره‌ هێشتاکە تواناپروکینتر ده‌بێت، کاتێك که‌ دەوڵەتی سه‌رکوتگه‌ر، مافی سکاڵاکردنی چینه‌کانی خواره‌وه‌ لە بارودۆخی جێگیر ڕەت بکاتەوە و هه‌ر ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕێنێك بە مه‌ترسییەك بۆ سەر گیانیان تەواو بێت.

به‌ڵام تەنانەت پلەیەکی بەرزتریش لە یه‌کسانی ئابووریی، له‌وه‌ی که‌ له‌ ڕوسیا بوونی هەیە، ناتوانێت مسۆگه‌رییه‌ك بێت، له‌ به‌رامبه‌ر نادادوه‌ری ڕامیاریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی. به‌ ته‌نیا یه‌کسانی ئابووری، ناکاتە ئازادی کۆمه‌ڵایه‌تی. ڕێك هه‌ر ئه‌م خاڵه‌یه‌، که‌ هیچ یه‌ك له‌ فێرگە سۆشیالیستییه‌ دەسەلاتگەراکان لێی تێنه‌گه‌یشتوون. لە زینداندا، لە تەکیەدا (الدير – cloister) ، یا سەربازگەکاندا پلەیەکی بەرز لە یەکسانی ئابووریی بەدی دەکرێت، هەروەك چۆن گشت زیندانیان لە زیندانێکدا، هەمان سەرپەنا، هەمان خواردن، هەمان پۆشاك (uniform) و هەمان ئەركیان بۆ دیاری دەکرێت. ده‌وڵه‌تی کۆنی ئینکا (Inca) له‌ پێرۆ و ده‌وڵه‌تی یەسوعی (Jesuit) له‌ پاراگوای، دابینکاری یه‌کسانی ئابوورییان بۆ هه‌موو دانیشتوانیان، وەك سیستەمێکی جێگیر، دابین کردبوو، به‌ڵام له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا، لەوێدا دڕندەترین سه‌رکوتگری سەروەر بوو و مرۆڤ وەك ڕۆبۆت کایەی دەستی سەران بوو و هیچ کارایی لەسەر بڕیارەکانی نەبوو. بەبێ هۆ نه‌بوو، که‌ پرۆدۆن لە سۆشیالیزمی بێ ئازادیدا، خراپترین شێوە لە شێوەکانی کۆیله‌تی بەدی دەکرد. ئارەزووی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تیی، ته‌نیا کاتێك ده‌توانێت به‌ دروستی پەرەبسێنێت و کارایی دابنێت، که‌ هه‌ستی ئازادیخوازیی و لێپرسراوه‌تی له‌ مرۆڤدا گه‌شه‌ بکات و پشتی پێ ببەستێت. به‌ واتایه‌کی دیکە، سۆشیالیزم یا ئازادیخوازانەیە یا هەر بوونی نییە. له‌ بەفەرمیناسینی ئەم ڕاستییەدا، به‌ڕاستی و قوڵی بەڵگەکانی دروستی ئه‌نارکیزم ده‌گه‌ین.

ده‌زگه‌کان له‌ ژیانی کۆمه‌ڵگه‌دا هەمان کار دەکەن، که‌ ئه‌ندامه‌ فیزیکییه‌کان لە گژوگیا و گیانداراندا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئه‌وان ئه‌ندامەکانی جه‌سته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ن. ئه‌ندامه‌کان به‌ شێوەی خۆسەرانە گەشە ناکه‌ن، به‌ڵکو بنەڕەتیان بۆ هه‌ندێك پێداویستی دیاریکراوی دەوروبەری مادیی و کۆمەڵایەتیی دەگەڕێتەوە. گۆڕانی هه‌لومه‌رجی ژیان، گۆڕانی ئه‌ندامەکان بەرهەم دەهێنێت. به‌ڵام ئه‌ندامـێك، هه‌میشه‌ ئه‌رکێكی دیاریکراو یا پەیوەندیدار ئەنجام دەدات، که‌ لەپێناو ئەنجامدانیدا گەشەی کردووە. هەروەها هەر لەتەك ئەوەی کە چیدی ئەرکەکەی بۆ بوونەوەرەکە پێویستی نامێنێت، بەرە بەرە لەنێو دەچێت یا دەگەڕێتەوە دۆخە سەرەتاییەکەی.

هه‌مان شت بەسەر ده‌زگه‌ کۆمه‌لایه‌تییه‌کاندا دەگونجێت. ئه‌وانیش، به‌ شێوەیەکی خۆسەرانە دروست نابن، به‌ڵکو بۆ دابینکردنی پێداویستی دیاریکراوی کۆمه‌ڵایەتی دێنە بوون. هەر لەم ڕێگەیەوە دەوڵەتی هاوچەرخ گەشەی کردووە، پاش ئەوەی که‌ بەرتەرییە ئابوورییەکان و دابه‌شبوونە چینایه‌تییەکان و لەتەکیدا یەکانگیر بوون، دەستی بە بەرجەستەکردنی هەرچی زیاتری خۆی لە چوارچێوەی سیستەمی کۆمەڵایەتیی کۆندا کرد. چینه‌ دارا تازه‌ دروستبووه‌کان پێویستییان به‌ ئامرازی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی هه‌بوو، بۆ ئەوەی پارێزگاری له‌ بەرتەرییە ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تییەکانی خۆیان لە بەرامبەر جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکدا بکه‌ن. به‌م جۆره‌ هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تیی گونجاو بۆ گەشەکردنی ده‌وڵه‌تی هاوچەرخ، وه‌ك دەزگەی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی، بۆ سه‌رکوتکردنی چینە ناداراکان و ژێرچەپۆکخستنیان پێكهات: ئەم ئەرکە هۆی سەرەکی بوونییەتی. لە ڕەوتی گەشەکردنە مێژووییەکەیدا شێوه‌ دەرەکییەکانی گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه‌، به‌ڵام هەردەم ئەرکەکانی وەك خۆیان ماوه‌ته‌وه‌. تەنانەت بەردەوام خۆیان بەو ئەندازە فراوانکردووەتەوە، کە پشتیوانگەرانی خوازیاریبوون، کە خۆیان لە بواری چالاکییە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەدا بخەنە گەڕ. ڕێك به‌و جۆره‌ی که‌ ناتوانرێت کارکردی ئه‌ندامێکی ژیان خۆسەرانه‌ بگۆڕدرێت، بۆ نموونه‌، که‌س ناتوانێت به‌ چاوانی ببیستێت یا به‌ گوێیه‌کانی ببینێت، هه‌رواش له‌ توانای هیچ که‌سێکدا نییه‌، بتوانێت بە حەزی خۆی دەزگەی چه‌وسانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، [دەوڵەت]، بگۆڕیت بە ئامرازی ڕزگارکردنی چه‌وساوان.

ئه‌نارکیزم ڕێگه‌چاره‌ی ئامادەکراوی هه‌موو گرفته‌ مرۆییه‌کان نییه‌، یا ئوتۆپیای نه‌زمی کۆمه‌ڵایه‌تی بێ که‌موکوڕیی نییە (به‌و شێوەی کە زۆر جار ناوبراوە)، لەو کاتەوەی، بەپێی بنچینەکانی، هەموو نەخشەڕێژیی و چەمکە بێچەندووچوونەکان ڕەتدەکاتەوە، باوه‌ڕی به‌ هیچ ڕاستییه‌کی بێچه‌ندوچوون یا هیچ دوائامانجێکی دیاریکراو بۆ پێشکه‌وتنی مرۆڤایەتی نییه‌، به‌ڵکو باوه‌ڕی به‌ پێگەیینی (الكمال– perfectibility) ناکۆتای شێوازە کۆمه‌ڵایه‌تییەکان و هه‌لومه‌رجەکانی ژیانی مرۆڤ هه‌یه‌، که‌ هه‌رده‌م له‌ دووی شێوەی باڵاتری خۆدەربڕینن و لەبەر ئەم هۆیە، هیچ که‌س ناتوانێت هیچ پێناسەیەكی کۆتایی یا ئامانجێکی دیاریکراویان بۆ دەستنیشان بکات. ترسناکترینی شێوه‌کانی ده‌سه‌ڵات ڕێك هه‌ر ئه‌وه‌یانه‌، که‌ هەردەم هه‌وڵ دەدات بە زۆر هەمەڕەنگی شێوه‌کانی ژیانی کۆمه‌لایه‌تی له‌نێو چوارچێوەی دیاریکراو و بنەمای (قواعد-norm) تایبەتدا بیگونجێنێت. هه‌رچەندێك لایه‌نگرانی خۆیان به‌ به‌هێزتر بزانن، هەوڵدەدەن هەرچی زیاتر بوارەکان ژیانی کۆمه‌ڵایەتی بخه‌نه‌ خزمه‌تی خۆیانه‌وه‌. کارایی له‌سه‌ر کارکردی گشت هێزه‌ ڕۆشنبیرە داهێنەرەکان گه‌وجگه‌رانه‌تر ده‌بێت و لە هەمووی خراپتر کارایییەتی لەسەر پێشکه‌وتنی هزریی و کۆمه‌ڵایه‌تی و پێشبینی سەردەمی ئێمە، بە ڕۆشنییەکی ترسێنەرەوە نیشانی دەدات، کە بۆی هەیە چ دێوودرنجێکی ترسناکی هۆبز لێڤیاسان (Thomas Hobbes’ Leviathan) گەشە پێبدرێت. زاڵبوونی ته‌واوەتی ده‌زگه‌ی ڕامیاریی به‌سه‌ر هۆش و جه‌سته‌ی مرۆڤه‌کان و لە قاڵبدانی تێڕوانین و هه‌ست و ڕه‌فتارە مرۆییەکاندا، تەنیا به‌پێی بنەما سەپاوەکانی سه‌روه‌ران و دواجار مراندنی گشت کولتورە هزرییە ڕاستینەکان، مەیسەر دەبێت.

ئه‌نارکیزم ته‌نیا دان بە واتای ڕێژه‌یی بۆچوونه‌کان، دەزگەکان و هه‌لومه‌رجه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا دەنێت. هەر لەبەرئەوەیە، کە سیسته‌مێکی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆداخەر و و جێگیر نییه‌، به‌ڵکو ئاراستەیەکی دیاریکراوە له‌ گەشەی مێژوویی مرۆڤایەتیدا، که‌ بەپێچەوانەی دەمڕاستی هزری گشت دەزگە ئایینی و ڕامیارییه‌کانەوە، لەپێناو گەشەی ئازادانەی به‌ربه‌ستنەکراوی تاکەکان و هێزه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان تێده‌کۆشێت. هەروەها لای ئەنارکیستەکان ته‌نانه‌ت ئازادیش ڕێژەییە نه‌ك چه‌مکێکی بێچه‌ندوچوون، بەو پێیەی، کە به‌رده‌وام تێده‌کۆشێت ڕەهەندەکانی فراوانتر بکات و لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە کارایی لەسەر بازنەکانی دیکە دابنێت. بۆ ئه‌نارکیستەکان، ئازادی چه‌مکیکی ئەبستراکتی فیلۆسۆفیی نییه‌، به‌ڵکو توانایەکی بەرجەستەی زیندوویە، بۆ بەدیهێنانی پەرەپێدانی تەواوەتی هەموو توانایی و بەهرەکانی گشت مرۆڤێك، که‌ سروشت پێی به‌خشیوە، تاوەکو لەبواری کۆمه‌ڵایەتییدا بیانخاتە گەڕ. ئەم گەشەی سروشتییانەی مرۆڤ چەندێك کەمتر لەلایەن دەستەمۆگەرانی کلیسایی و ڕامیاریی دەستیتێوەربدرێت، که‌سێتی تاکه‌کان کارامه‌تر و هاوسه‌نگتر ده‌بێت و لەوەش زیاتر ئاستی هوشیاری کۆمه‌ڵگه‌ پەرەدەسێنێت. له‌به‌ر ئه‌م هۆیەیه‌، که‌ هه‌موو سه‌رده‌مە ڕۆشنبیرییە گەورەکان لە مێژوودا، سه‌رده‌می لاوازیی ڕامیاری بوون، لەبەرئەوەی سیسته‌مه‌ ڕامیارییه‌کان هه‌میشه‌ لەسەر بنەمای میکانیکی دامەزراون نەك گەشەی ئۆرگانیکی هێزە کۆمەڵایەتییەکان. ده‌وڵه‌ت و ڕۆشنبیری دژەبەیەکن، لەتوانادا نییە پێکه‌وه‌ بگونجێندرێن. نییتشه‌ (Nietzsche)، که‌ ئه‌نارکیست نه‌بوو، زۆر بە ڕۆشنی دانی بەمەدا نا، کاتێك کە نووسی سەرەنجام هیچ که‌س ناتوانێت زیاتر له‌وه‌ی که‌ هه‌یه‌تی، خه‌رج بکات. ئه‌مه‌ بۆ تاکه‌سه‌کانیش هەر وایە، بۆ نه‌ته‌وه‌کانیش هەر وایە. ئه‌گه‌ر کەسێك خۆی بخاتە پێناو دەسەڵات، لوتکەی ڕامیاری، کشتکاری، بازرگانی، پارلامانتاریزم یا کاروباری سه‌ربازی– ئه‌گه‌ر کەسێك‌ ئەو هەمووە هۆکارانە، پەیگیری و ویست و خۆسەروەری (self-mastery) بخاتە لاوە، تاکو خودێکی ڕاستەقینە بۆ شتێك پێکبهێنێت، ئیدی بۆ شتەکانی دیکە هیچی نییە. کولتوور و ده‌وڵه‌ت بوار نەدەن لەو بارەوە، که‌س بخەڵەتێتدوژمنی یه‌کدین: دوڵه‌تی کولتووری تەنیا بیرۆکەیەکی هاوچه‌رخه‌. یەکیان لەسەر ئەوی دیکەیان دەژی، یەکیان لەسەر حسابی ئەوی دیکەیان پەرەدەسێنێت. هه‌موو سه‌رده‌مه‌کانی هەڵکشانی [پڕشنگداری] کولتوور، سه‌رده‌می داکشانی [پوکانەوەی] ڕامیاریین. هه‌رچییه‌ك لە هەستی کولتوورییدا گەورە [پڕشنگدار] بێت، ناڕامیارییه‌، بەڵکو دژه‌ ڕامیارییشه‌“.

له‌ هەر شوێنێك کارای ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاری له‌سه‌ر هێزه‌ داهێنه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ تا کەمترین ئاست کەم بکرێتەوە، لەوێدا ڕۆشنبیری به‌باشترین شێوە پەرەدەسێنێت، چونکه‌ سەروەری ڕامیاریی هه‌میشه‌ هەوڵ بۆ یه‌كجۆرکردن دەدات و ده‌خوازێت هه‌موو لایه‌نێك لە لایەنەکانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی بخاته‌ ژێرڕکێفی خۆی. لێرەدایە، کە ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی ده‌که‌وێته‌ ناکۆکییه‌کی بێچەندوچوون لەبەرامبەر چاوەڕوانییە پەرەپێدەرە کولتوورییە ئافه‌رێنه‌ره‌کاندا، که‌ هەردەم لە گەڕاندان بەدوای شێوە و مەیدانی نوێی چالاکی کۆمەڵایەتی و ئازادی دەربرین وزۆرێکی دیکە فرەلایەنی و ئاڵوگۆڕی به‌رده‌وامی شته‌کان، پێویستییەکی زیندوون بۆ کۆمەڵگە، بەهەمان ڕادەی پێویستبوونی فۆرمە بەستووەکان [نەگۆڕەکان]، ڕێنوێنییە مردووەکان و سەرکوتی بیرۆکەکان بۆ پارێزگاری لە دەسەڵاتی ڕامیاریی. هه‌موو کارێكی سه‌رکه‌وتوو، کارایی لەسەر ئارەزوومەندی بۆ هەڵکشان [پێگەیین] زیاتر و سروشی قوڵتر دادەنێت، هه‌ر فۆرمێکی نوێ دەبێتە مژەدەری ئەگەری پێشکه‌وتنی نوێ. به‌ڵام ده‌سه‌ڵات هه‌رده‌م هه‌وڵ ده‌دات شته‌کان به‌و جۆره‌ی که‌ هه‌ن، بە خەیاڵ ئاسوودەییەوە لەنگەرخستوو، بیانهێڵێته‌وه‌. بە درێژایی مێژوو، ئه‌مه‌ هۆکاری گشت شۆڕشه‌کان بووە. دەسەڵات تەنیا خەریکی وێرانگه‌رییه‌، هه‌رده‌م لە هەوڵی یەخسیرکردنی هەموو دیارده‌یەك لە دیاردەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی بووە، لەنێو کۆتوبەندی بنەماکانیدا. دەربرینی هزریی دەسەڵات دۆگمایەکی مردووە، فۆرمە فیزیکییەکەی هێزیکی دڕەندەیە. ئه‌م گه‌وجییەی ئامانجەکانی، هەروا مۆری خۆی له‌ نوێنه‌رانی ده‌دات و به‌ زۆری دەیانکاتە گه‌مژه‌ و دڕنده‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌رچی لە بنەڕەتدا خاوه‌نی باشترین بەهرە بوو بن. که‌سێك که‌ بە بەردەوامی هه‌وڵبدات بەزۆر هەموو شتێك بترنجێنێتە نێو سیستەمی میکانیکییەوە، دواجار به‌خۆشی ده‌بێت بە ده‌زگه‌یه‌ك و هه‌موو هه‌سته‌ مرۆییه‌کانی له‌ ده‌ست ده‌دات.

هه‌ر له‌م تێگه‌یشتنه‌وە بوو، که‌ ئەناکیزمی هاوچەرخ له‌دایك بوو و هێزی ئاکاریی خۆی خستەڕوو. ته‌نیا ئازادی ده‌توانێت لە کاری گه‌وره‌دا سروشبەخشی مرۆڤ بێت و ئاڵوگۆڕی هزری و کۆمه‌ڵایه‌تی بێنێتە بوون. هونه‌ری کەسی فەرمانڕەوا، هیچ کات هونه‌ری فێرکردن و سروشبەخشین نەبووە بۆ ڕێکخستنی نوێی ژیان. ناچارییەکی دڵتەنگگەرانە، که‌ [هونەری فەرمانڕەوایی] ده‌یسه‌پێنێت، ته‌نیا فەرماندانێکی سه‌ربازیی بێگیانە و هه‌ر جۆره‌ داهێنانێك له‌ ده‌می له‌دایکبووندا لەبار دەبات و تەنیا کۆیلە باردەهێنێت، نەك کەسی ئازاد. ئازادی کرۆکی ژیانه‌، هێزی به‌ره‌وپێشبه‌رە لە هه‌موو په‌ره‌سه‌ندنە هزریی و کۆمه‌ڵایەتییەکاندا، ئافەرێنەری هه‌موو ئاسۆیەکی نوێیە بۆ داهاتووی مرۆڤایەتی. ئازادی مرۆڤ له‌ به‌هره‌کێشی ئابووریی و سەرکوتی هزریی و ڕامیاریی، کۆمه‌ڵایه‌تی، که‌ له‌ فیلۆسۆفی ئه‌نارکیزمدا لە بەرزترین ئاستدا دەربڕدراوە، مەرجی یەکەمی گەشەکردنی باڵاترین کولتووری کۆمەڵایەتی و مرۆڤایه‌تی نوێیه‌.

* ئەم وەرگیانە لەتەك دەقە ئینگلیزییەکەی بەراورد کراوە..

سەرچاوەی دەقە ئینگلیزییەکەی :

http://theanarchistlibrary.org/HTML/Rudolf_Rocker__Anarchism_and_Anarcho-Syndicalism.html#toc1

سەرچاوەی دەقە ئاڵمانییەکەی : http://www.anarchismus.at/txt2/rocker4.htm

سەرچاوەی دەقە فارسییەکەی : http//khushe.org ، بەداخەوە لە ئیستادا ئەم سایتە نەماوە.

ئایا لیستی گۆڕان بەرنامەی گۆرانی بنەڕەتی بۆ كۆمەڵگەی كوردستان پێیە؟

زاهیر باهیر

سلیمانی 13.08.11

لە گەمەی ڕامیارییدا پێویستت بەوە نییە، كە بەرنامەی سەرومڕ و بنەڕەتی گۆڕانی تەواوی كۆمەڵگەت هەبێت، جونكە پرسەكە لە گۆرینی دەموجاوەكان و دەستی دەستیكردنی دەسەڵاتدا، كۆتایی دێت. ڕامیارەكان خۆیان پێشوەخت و هەر لە سەرەتادا ئەوانە دەزانن، بەڵام هەمیشە وا پێوویست دەكات، كە بۆ گەیشتن بە مەرامەكانیان، بەرگی داخوازییەكانی خەڵكی و ناوبانگی ڕیفۆرمی بەبەردا بكەن و بە دروشمی بریقەدار و هاتوهاوار و هەراوهۆریای سەر شەقاماكان و بلندگۆكان و شەڕە دەنوكی نێو میدیاكانیان، بیڕازێننەوە.

ئەمە نەك هەر لە کوردستانی ئێمەدا، بەڵكو لە سەرجەمی هەموو ئەو دەوڵەت و میرییانەی كە پرۆسێسی گەمەی ڕامیاریی هەڵبژاردن دەگرنە بەر، هەر وایە.

چونكە باسەكەی من لەسەر کوردستانە بەگشتی و بزووتنەوەی گۆڕانە بەتایبەتی، بۆیە من لێرەدا بە كورتی پەنجە بۆ هەندێك بوار ڕادەكێشم، كە لە ڕاستیدا دەتوانرا هەندێك لەو ڕیفۆرمانە بكرانایەتە داخوازی سەرەتایی بۆ دەستپێكردنی هەندێك گۆڕانی بنەڕەتی. بەڵام لەبەرئەوەی كێشەی سەرەكی لای گۆڕان دەستبردن بۆ ئەو گۆڕانكارییە بنەڕەتییە نەبووە و نییە، بۆیە سەرەتا و كۆتاییەكەشی بە قۆستنەوەی زەمینەی گەندەڵی مەوجود، بە قۆستنەوە و ئیحتیواكردنی ناڕەزایی خەڵكی بۆ مەبەستی ڕامیاریی، كۆتایی هات ، ئەمەش نائومێدیەك و تیشكانێكی دیکەی لە مێژووی خەڵكانی ناڕازاییدا تۆماركرد.

من لێرەدا بە كورتی پەنجە دەخەمە سەر خاڵە لاوازەكانی لیستی گۆڕان و بزووتنەوەی گۆڕان چ لە ڕوی پێكهاتەی بزووتنەوەكەوە و چ لە ڕووی لایەنە لاوازەكانییەوە:

١- لیستی گۆڕان، لیستێكە زۆربەیان بێجگە لە ئەندامە گەنجەكانی، یا لە سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی یا لە كادیرە پێشكەوتووە كۆنەكانی هەمان پارت بوون، كە ئەگەر هەموو دەسەڵاتێكیشیان لەناو یەكێتیدا نەبووبێت، ئەوا دەسەڵاتێكی گەلێك فراوان و باڵایان هەبووە و ئێستاش نەك هەر كاروباری خۆیان دەڕوات، بەڵكو دەتوانن یارمەتی خەڵكی تریش بدەن، كە كارێكیان بە یەكێتی هەبێت. ئەمەش واتە ئەوەی كە خۆیان هەر لە سەرەتاوە گەندەڵ بوون و بەگەندەڵی ماونەتەوە، واتە خۆیان لە دەسەڵات و پارە و موڵكیەتێك،كە لە سەردەمی تورەقیاندا بەدەستیان هێناوە، دانەماڵیوە. هەروا لەو كاتەدا نەك هەر خۆیان گەندەڵ بوون، بەڵكو برەویشیان بەگەندەڵیش داوە و نە لە پێشتر و نە لەو سەردەمەشدا و نە لە ئایندەشدا هەوڵیان بۆ چەسپاندنی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی نەداوە و ناشدەن. ئەم خەڵكانە كەوتنە ژێر كاریگەری بزووتنەوەی ناڕەزایی خەڵكییەوە و ئیدی ڕیزەكانی یەكێتی نیشتمانییان بەجێهێشت.

٢- لیستی گۆڕان وەك ڕێکخستنێكی ڕامیاریی پێکهاتوو لە کۆنە رامیارانی ناوچەیەکی دیاریکراوی هەرێم (سلێمانی)، بۆ ئەوەی بتوانن بە خێرایی بزووتنەوەی گۆرانخوازی خەڵکی لە هەرێمی کوردستاندا دەستەمۆ بکەن و بۆ بەدەسەلاتگەیشتن و سەرخستنی جەنگی دەسەلاتخوازانەیان بەرامبەر کۆنە ڕەقیبەکانی پارتی بەرامبەر (پدک) و تازە ڕەقیبەکانی نێو پارتی دایك (ینک) بەکاری بهێنن، جەنگی دژە-بنەماڵەیان راگەیاند و شارچییەتی و ناوچەگەرییان کردە چەقی ڕەوایی هەڵمەتەکەیان. وەها ڕامیاییەك هەم لە بەرخوردییان بەرامبەر بەشەکانی دیکەی ناوچەکەی خۆیان و هەم لە سەرەنجامی هەڵبژاردنەکاندا دەردەکەوێت. بەم جۆرە لەلایەك لە ناوچەکانی دیکەدا گومان لەسەر بزووتنەوەکە (بزووتنەوەی گۆران) لەژێر دۆمینەتی لیستی گۆران دادەنێت و لەلایکی دیکەوە، خودی بزووتنەوەکە لە ئامانجە سەرەتاییەکانی دوور دەخاتەوە و دەیکاتە مەقاشێك بۆ گەییشتن بە پارلەمان و مسۆگەریی دەسەڵاتی کەسانێك کە پێشتر لە ناو (پارتی دایك)دا دەسەڵاتیان کەوتبووە مەترسی یا چانسی بەدەستهێنانی وەها دەسەلاتێکیان نەبوو. ئەگەر بە وردی سەرنجی کارکردی قسەگەرانی لیستی گۆران (نەك بزووتنەوەی گۆران) لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم و تەنانەت بەشەکانی پارێزگەی سلێمانی، پێکهاتەی دەزگە و لیست و سەرکردایەتی و سەرەنجامی هەڵبژاردنەکان بدەین، بەڵگەی سەلماندی ئەو شتانەی کە من لێرەدا ڕیزم کردوون، زۆر بە ئاسانی بەدەست دەهێنرێن.

٣- گۆڕان پلانی سەرومڕ یا ڕامیارییەكی ستراتیجی بۆ کوردستان و كۆمەڵگەكەی نییە. بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر بنەمای یەك پرس، یەك كەیس، كە گەندەڵییە خۆی دروست كردووە، هەر ئەمەش لەپاڵ هەندێك پرسی دیکەی بچووكدا، بووەتە كەیسی سەرەکی لەلای ئەوان. بەڵام وەكو هەمووان دەزانین گەندەڵی ناوەرۆكو تایبەتمەندییەتی سیستەمی سەردەمە، جا ئیتر لەهەر شوێن و جێیەكی ئەم سەرزەمینەدا بێت، تەنانەت لە ئەوروپاشدا ئەوە دەبینین، (بۆ زانیاری زۆرتر تكایە تەماشای بابەتی : گەندەڵی بە تەنها ڕواڵەت و خەسڵەتی کۆمەڵگایە یا ڕژێمی دیکتاتۆری نییە، کە لە ئازاری ٢٠٠٩ دا بڵاوم کردۆتەوە]

گەندەڵی لەناو جەرگەی ئەم سیستەمە هەڵقوڵاوە و بەشێكە لێی و پەیوەستە پێوەی. گەندەڵی ناتوانرێت لە كۆمەڵگەی چینایەتی، لە سیستەمی سەرمایەداری جیا بكەیتەوە، چونكە خودی سیستەمەكە لەسەر بنچینەی خاوەندارییەتی تایبەتی و پەیوەندی بەرهەمهێنانی نایەکسان و نادادوەر دروست بووە، لەسەر بنچینەی بێبەشبوون، نایەكسانی، نادادپەروەریی کۆمەڵایەتی و گەلێكی دیکە. بەم شێوەیە ئەرکی سەرەكی ئەم سیستەمە، بەدەسەتهێنان و زیادكردنی زۆرتری قازانجە، هەر لەبەر ئەمەشە لە وەها سیستەمێکدا پارە و قازانج لە پێش مرۆڤەوەیە، واتە فەزڵی پارە بەسەر مرۆڤ و پێداویستیەكانی مرۆڤدا دەدات. لە ڕاستیدا گۆڕان و بزووتنەوەكەی ئەڵتەرناتیڤێكی دیکەیان نییە، بێجگە لە گۆڕینی دەموچاوەكان و دەستی دەستیپێكردنی دەسەڵات، بەڵام من دڵنیام ئەم بزووتنەوەیە، كە خوازیاری “گۆڕینی” دەموجاوەکانی دەسەڵاتە و لەسەر بارودۆخە ڕامیاریەكە و لەسەر دەسەڵاتیش بەهەر دوو باڵەكەیەوە، كاریگەری خۆی داناوە و دادەنێت، بەڵام ئەمەش واتای ئەوە ناگەیەنێت، هەمان كاریگەری لەسەركۆمەڵگەكە دادەنێت و داخوازییەكانی كۆمەڵگەكە دەهێنێتە دی. لە چەند وشەیەكدا دەتوانم بڵێم، ڕەنگە گۆڕانكاری لە دەسەڵات و ڕامیارییەكانی دەسەڵاتدا بكات، بەڵام بەدڵنیاییەوە دەڵیم، كە كۆمەڵگە ناگۆڕێت. بۆ پاساودانی قسەكانی سەرەوەم، ئەوە زۆر بەكورتی سەرنجی خوێنەر بۆ چەندخاڵێكی گرنگ، كە دەكرێت گۆڕانكاری لەوێوە دەست پێبكات، ڕادەكێشم:

– ئەوەی كە لیستی گۆڕان لە پرسی ئابووریدا دەیەوێت، بەگشتی ڕێكخستنەوەی شادەمارەكانی ئابوری و ڕێكخستنەوەی كۆمەڵگەیە بە شێوەیەك و لە شێوەیەكدا كە هەندێك لە خەڵكانی خۆیان و خەڵكانی دەوڵەمەند و كەسە ناودارەكان، دیسانەوە بەشی شێریان بەر بكەوێتەوە، واتە لە لایەكەوە هێڵانەوەی ئەو جیاوازییەی كە لەنێوانی خەڵكدا هەیە و كاركردنی زیاتریش بۆ زیادكردنی ئەو كەلێنە مەوجودەی، كە لە ئێستا هەیە.

– لیستی گۆران نە بەرنامەی بۆ پارێزگاری لە كەرتە خزمەتگوزارییەكانی سەر بەدەوڵەت هەیە و نە چاككردنی ئەوانەشی كە ماوەتەوە، پلانیان بۆ گشتییکردنی یا گێڕانەوەی ئەوانەی كە لە ئێستادا كراونەتە كەرتی تایبەتی نییە. پلانیان بۆ گشتییکردنی هیچ كەرتێكی تایبەتی نییە، پلانیان بۆ داخستنی سنوور لەبەردەم كاڵا و هەموو مەتریاڵێكی دیکە، كە تەنها بۆ پرسی سوود و قازانج و كەڵەكەكردنی پارەی زیاترە نییە، كە لەلایەن كۆمەڵێك بازرگانی ناوەوە و دەرەوە بەپشتیوانی یا بەشداری بەرپرسیاران لە سوود و قازانجێکدا كە بە دەست دێت، یاخود بەلایەنی كەمەوە باجیان لەسەر دانێن و باجەكەش بگەڕێتەوە بۆ میزانییەی دەوڵەت، تاكو پێداویستییەكانی خەڵكی پێ دابین بكرێت. پلانی بۆ دانانی باج لەسەر بزنس و كۆمپانییەكان و خەڵكانی دەوڵەمەند نییە، پلانی بۆ گۆڕینی سیستەمی پەروەردە و فێركردن نییە، یا بە لایەنی كەمەوە لە نەكردنەوەی فێرگە و زانكۆی تایبەتی و نمونەیی و سەر بە دەوڵەتانی ناوەکە نییە. پلانی بۆ چاككردن و پێشەوەچوونی سیستەمی چارەسەركردن وخەستەخانەكان نییە، پلانی بۆ پارێزگاریكردنی ژینگە نییە، بە پێچەوانەوە پلانی خراپكردن و وێرانكردنی ژینگەی هەیە. پلانی بۆ دروستكردنی سیستەمی هاتوچۆ لەناو خودی شار و شارۆچكەكان و بەیەكەوە بەستنەوەیان نییە، سیستەمێك كە بە نرخێكی هەرزان، لە كاتی خۆیدا بەبێ دواكەوتن بەڕێوە بچێت و لە هەمان كاتیشدا مسۆگەری پاراستنی ژیانی گەشتیاران و هاتووچۆگەرانی بكات، یا بیەوێت سیستەمێك دروست بكات تاكو شۆفێرەكان و ئۆتۆمەبێلەكانیشیان لە ئاستێکی وادا بن، كە مەترسی لەسەر ژیانی نەفەرەكانیان و خەڵكانێكیش، كە پیادە لە دەرەوەن و سەرقاڵی كاروباری خۆیانن، کەم بکاتەوە. پلانی بۆ دروستكردنی خانوو و سەرپەنای گونجاو بە كرێیەكی گونجاو و هەرزان نییە و هەروا پلان بۆ دابەشكردنیان بەسەر خەڵكانێكدا، كە ڕەوا و پێویستە و مافی خۆیانە كە پێیان بدرێت. پلانی بۆ چاككردن و دروستكردنی سیستەمێك لە نووسینگە و فەرمانگە و کارگێڕییەكان و شوێنە خزمەتگوزاریەكاندا بۆ خەڵكانی كەمئەندام نییە، تاكو وەكو هەر كەسێكی دیکە بەئاسانی و بەبێ گیروگرفت بێن و بچن و كاروباری بەبێ چاوەڕوانی یارمەتی خەڵكی خۆیان ڕاپەڕێنن، تاكو خۆیان بە منەتبار یان بە كەم نەزانن. پلانیان بۆ سنووردانان بۆ نرخی كاڵا و پێداویستییەكانی دیکەی ژیان و پاراستنی ژیان و مافی کڕیار و بەکاربەر لە کوالیتی و شیاوی بەکاربردنیدا نییە ، چونكە دیارە ئەمانیش باوەڕیان بە بازاڕی ئازاد هەیە.

– لیستی گۆڕان پلانی بۆ لادێكان و ئاوەدانكردنەوەیان و برەو پێدانی كشتوكاڵ لە کوردستاندا نییە، لەم بار و سەردەمەی ئێستادا نەك شارەكان قەرەباڵخ بوون و بە نەگەڕانەوە و کۆچکردنی خەڵكی لە لادێیەكانەوە فشاریان خراوەتە سەر و خەڵکی بەرهەمهێنەری لادێکان، كە پێشتر تا ڕادەیەك نەك هەر بەشی خۆیان میوە و سەوزە و دانەوێڵەیان هەبوو و بەرهەمهێنەر بوون و یارمەتی شارنشینەكانیشیان، پێدەدا، کەچی ئەمڕۆ بوونەتە بەکاربەری بێکار و بێبەرهەم.

– سەبارەت بە پڕۆگرامی پەروەردە و فێركردنكردنیش، هەر وەكو ئەوانەی سەرەوە بەردەوامییەتی بەهەمان پڕۆگرامی سەردەمی سەدام حوسەین دەدرێت. ئەگەر لە ئایندەشدا، گەر نیازی گۆڕانكارییەكیان هەبێت، لەوپەڕی حاڵەتدا بەهەمان یا لەو شێوە پڕۆگرامانە زۆر بە باشی ڕازی دەبن، كە ئەمڕۆ لە ئەمەریكا و وڵاتە ئەوروپیەكاندا پەیڕەو دەكرێن، كە سەرجەمی ئەوانەیش لە خزمەتی بزنسدان، هەر لە بچوكترین بزنسەوە تا كۆمپانییە گەورەكان بۆ كەڵەكەكردنی پارە و قازانجی زیاتر لەبریپەرەدان بە تەبایی و خۆشەویستی و هاوبەشیكردنی هەمو شتێك و گیانی بەتەنگەوەهاتن لە نێوانی فێریاران و خوێندكاران و مامۆستایاندا.

– سەبارەت بە پاشکۆیی کوردوستان و عێراق بە ئەمەریکاو بریتانیاو هاوپەیمانەکانیانەوە، گۆڕان هەڵوێست و سیاسەتێکی ڕونیان نیە. هیچ گلەیی و ناڕەزاییەکیان دەربارەی داگیرکرن و داگیرکەران یا سیاسەتی داگیرکەران و پلانیان سەبارەت بە ئابوری، میلیتەری و سەربازی و فێرکردن و پەروەردەکردن و سیاسەتی تازە لیبرال “لیبراڵی نوێ” نییە. هەروەها سیاسەتێکی ئاشکراو ڕونیشی سەبارەت بە دەسەڵاتدارانی ناوچەکەو کێشەی مەزهەبی و کەمایەتیە نەتەوەکانی ژێردەستیاندا ، نییە.

– دەربارەی سیستەمی بەڕێوەبردنی میریی و بەڕێوەبەرایەتییەكان و سەرتاپای دەزگە کۆمەڵایەتیەكانی ناو كۆمەڵگەدا، لیستی گۆڕان پێ لەسەر سیستەمی دیمۆكراتی پەڕلەمانتەری دادەگرێت و باس لە هەبوونی تەكنۆكرات لەدەسەڵاتدا دەكەن، كە ئەو دەسگەیانە لەبری ڕامیارییەكان بەڕێوەبەرن. واتە داماڵینی ئەو ئیدارانە لە ڕامیاری و ڕامیارەكان، گوایە بەپێی قسەکانی لیستی گۆڕان ئیدی بەمە خەڵكی بەتوانا جێگەی خەڵكانی بێتوانا و نە گونجا و ناسایستە دەگرنەوە. ئەوە ڕاستە بەم كارە هەندێك ڕیفۆرم دەكرێت و چارەسەری بەرتیل و بەخراپی بەكارهێنانی کارگێرییەكان دەكات، بەڵام من دڵنیام كە هەموو كادیرە پێشكەوتەكانی لیستی گۆڕان و سەركردەكانی ئەوە دەزانن، كە كێشە بنەڕەتییەكانی كۆمەڵگە هەر لە نرخی بەرزی كاڵا و پێداویستییەكانی خەڵكو كرێی خانووبەرە و بەنزین و نەوت و گاز و كارەبا و ئاو و هاتووچۆ و … هتد، لەتەك كێشەی دابەشكردنی داهات و سامان، نادادپەروەریی کۆمەڵایەتی و جیاوازی چینایەتی و كێشەكە خەستتر دەكاتەوە، ئەوكاتەش هەموو بڕیارەكان لە دەستی ڕامیارییەكانەوە دەگوێزرێتەوە بۆ دەستی بزنسمانەكان و خاوەنكۆمپانییە گەورەكان، گەرچی لێرەش لە ئێستادا بڕیاری ڕامیاریەكانیش بڕیاری بزنسمانەکانە و لە بەرژەوەندی بزنس و خۆیان دەردەكرێت.

بەكورتییەكەی، ئەگەر لیستی گۆڕان دەسەڵاتیش بگرێتە دەست ، یاخود هەتا هەرە زۆرینەی جێگەکان لە دەسەڵاتدا بەدەست بهێنێت، دەتوانن گۆڕانكارییەكی زۆر كەمی وەكو: كەمكردنەوەی ببێکاری، ڕێكخستنەوەی فۆرم و قەوارەی ئەوەی كە لە خزمەتگوزارییە دەوڵەتییەكان ماوەتەوە، بەیاساییكردنی گەندەڵی ، تا ڕادەیەك خستنە شوێنی خەڵكی كارامە لە شوێنی خەڵكانی ناكارامە. دەستكورتكردنەوەی ڕامیارییەكان لە كاروباری فەرمانگە “سڤیلییەكان” و لەتەك هەبوونی جۆرێك لە سەربەستی لیبراڵییانە، كە ئێستاکەش بوونی هەیە. كەواتە، گەر كۆمەڵگەی كوردی بەختەوەر بێت، دەبێتە ‌كۆمەڵگەیەكی “سڤیلی“ وەك ئەوەی كە لە (ئەمەریكا و بەریتانیا و كەنەدا)دا دەیبینین. بەو شێوەیە گیروگرفتە بنەڕەتییەكانی وەكو: نادادپەروەریی کۆمەڵایەتی، نەبوونی سەربەستی تەواو بۆ هەموو تاكەكانی كۆمەڵگە سەرەرای جوداییان لە هەموو ڕوویەكەوە، بێكاری و بێخانووبەرەیی، ویرانی پاراستنی ژینگە و ڕەچاونەکردنی مرۆڤ و بەرژەوەندییە هاوبەشەكان، گیروگرفتی دابەشكردنی بەرهەم و داهات و سامان، جیاوازی نێوان دەوڵەمەند و هەژار و گەلێكی دیکە هەر وەكو خۆیان دەمێنێتەوە و خەستر دەبننەوە، لەبەرئەوەی لە ڕوانگە و ئەڵتەرناتیڤی لیستی گۆرانیشدا مرۆڤەکان بەرکار (object) و سزاوار بە ملدان مشەخۆری و سەروەری کەسانێکی دیکەن. هەر ئەمەشە خاڵی هاوبەشی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن و ئایینەکان و هەموو دەسەلاتخوازان لە ڕاستەوە بۆ چەپ، هەر ئەمەشە دەزوولەی هۆنینەوەی گشت قۆناخەکان و سیستەم و دەسەڵاتە سەروو خەڵکییەکان و تەواوگەربوونیان بۆ یەکتری، ئەوەی کە قسەگەرانی سەربەدەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن ناوی دەنێن “پێداویستبوونی ئۆپۆزسیۆنێکی فەرمی و پارلەمانی”.

سێ لە چڵان، لە (قەزافی)ییەوە بۆ دیکتاتۆرەکانی خۆرهەڵاتی ناوەراست

سێ لە چڵان، لە (قەزافی)ییەوە بۆ دیکتاتۆرەکانی خۆرهەڵاتی ناوەراست

هەرچەندە لە ماوەی چەند مانگی پێشوودا بە دەستتێوەردانی ولاتانی ناوچەکە و ئەوروپا و ئاسیا، ڕاپەڕینی سەربەخۆیی جەماوەریی خەڵکی ئازادیخوازی لیبیا بە جۆریك شکستی پێهێنرا و لە خەباتی جەماوەری و کۆمەڵایەتییەوە گۆڕدرا بۆ بەیەکدادانی سەربازی و کوشتارێکی زۆری لێکەوتەوە، بەڵام لەتەك ئەوەشدا لەقبوونی جێپیی دیکتاتۆرێك لە ناوچەکەدا بەجۆریك لە جۆرەکان کارایی لەسەر چارەنووسی دیکتاتۆرەکانی دیکەی ناوچەکە؛ چ دیکتاتۆرە ئیسلامییەکان و چ دیکتاتۆرە پڕۆئەمەریکییەکان، دادەنێت و خەڵکی لیبیا لەژێر چەپۆکی دتکتاتۆرییەکی 42 ساڵە دێتە دەرەوە و هەناسەیەك دەدات و پێ دەنێتە قۆناخێکی دیکەوە، هەرچەندە لەوانەیە لە ناهاوسەنگی هێزی سەربەخۆی جەماوەری لەتەك هێزە چەکدار و ڕامیارییە پڕۆئەوروپا و ئەمەریکییەکاندا دەستکەوت و گۆرانێکی بەرچاو و خواستراو دەستەبەر نەکات، بەڵام دیسانەوە خەڵك ئەزموونێك دەخاتە پشت سەری و دەکەوێتە کەتوارییکردنەوەی خەون و خەیاڵ و چاوەڕوانییەکانی، ئەمەش دەتوانیت وەك ئەزموونی تونس و میسر، زەمینەی هوشیارییەکی قوڵ لە ماوەیەکی کوردتدا گەڵاڵە بکات و بزاڤەکە بەرەو کارخانە و شوێنەکانی ژیان مل بنێت و ببێتە سەرەتای قۆناخێك لە خەباتی سەربەخۆی کۆمەڵایەتی.

دوێنێ شەو، هێزە بەرهەڵستکارە چەکدارەکان گەیشتنە نێو پایتەخت و دەستییان بەسەر زۆربەی شوێنەکاندا گرتووە و قەزافی دیکتاتۆر لەبەردەم خۆشی و شایی و هەلهەلەی خەڵکدا هەڵهاتووە و خۆی شاردووەتەوە. ئەم سەرکەوتنەی بەرهەڵستکارانی لیبیا کارایی لەسەر باری دەروونی دیکتاتۆرەکەی سوریە بەشار ئەسەد، کە ناچار بوو دەستبەجێ بێتە قسە و دەست بە هەرەشە بکات، دادەنێت. ڕۆژانی داهاتوو بۆ داهاتوو و چارەنووسی ناوچەکە، دەتوانن گرنگییەکی زۆریان هەبێت، بەتایبەت ئەوەی کە دیکتاتۆرەکانی دیکەی وڵاتانی ناوچەکە چ پڕۆئەمەریکایی و چ دژەئەمەریکایی تووشی شؤك کردووە.

لە سالانی رابووردوودا دەوڵەتی لیبیا و دیکتاتۆرەکەی ڕۆڵی پۆلیسی سەرسنووری ئەوروپا و کوتەکی دەستی ڕێکخراوی فرۆنتێکس (Frontex | European Union Agency) دەبینی و بیابانەکانی لیبیای کردبوونە زیندانی بە کۆمەڵی هەزاران پەنابەری و کۆچەری وڵاتانی ئەفەریکی، کە لەتەك چەندین مەرگەساتی بە کۆمەڵ و کوشتار و ئەشکەنجەی جۆراوجۆری ڕووبەڕوودەبوونەوە.

چەند مانگ لەمەوبەر کاتێك کە جەماوەری ئازادیخوازی لیبیا لە هەڵچوونێکی جەماوەری سەربەخۆدا ڕاپەڕی، بەرژەوەندی ولاتانی ئەوروپی و ئەمەریکا کەوتە مەترسییەوە و بۆ قوتارکردنی بەرژەوەندییە نەوتییەکان و سنوورییەکانیان لە لیبیادا، کەوتنە کۆکردنەوەی جەنەڕاڵ و ئەفسەرەکانی سوپای لیبیا لەو شارانەدا کە ڕزگار کرابوون و ئۆپۆزسیۆنێکی مشەخۆر و گوێلەمستیان بەرجەستەکرد و داهاتووی بەرژەوەندی خۆیان لەو وڵاتەدا پێ مسۆگەر کرد و نایان دایە دەست دیکتاتۆرەکانی لیبیا و یەمەن و سعودیە و بەحرەین و … تد، تاوەکو بتوانن بە تۆمەتی سەربەخۆراوابوونی نارازییان، دەستییان لە کوشتاری چەند مانگەی جەماوەردا ئاوەڵا ببێت، بەتایبەت ئەوەی کە لەڕێگەی چەکی هەواییەوە ناتۆ و هاوپەیمانانی بۆمبارانی شارەکانیان دەکرد..

بە دڵنیاییەوە، ئەمڕۆ بۆ خەڵکی لیبیا ڕۆژێکی خۆش و مژدەبەخش دەبێت و بۆ ئازادیخوازانی سوریە و یەمەن و سعودیە و بەحرێن و عیراق و ئێران و چین و ولاتانی دیکە، هاندەر و ورەبەخش دەبێت

مێژووی فیلۆسۆفی ئه‌نارکیزم له‌ لائۆ تسه‌ «Lao-Tse»وه‌ تا کرۆپۆتکین

نووسینی: ڕودۆڵف ڕۆکه‌ر

و. له‌ فارسییه‌وه‌: هه‌ژێن

بیرۆکە ئه‌نارکیستییەکان لە هەموو سەردەمە مێژووییەکاندا به‌رچاو ده‌که‌ون. لە ئەندێشەی حەکیمی چینی لائۆتسە (وانە و ڕێگەی ڕاست– The Course and The Right Way) و فیلۆسۆفانی دواتری یۆنانی و هێدۆنیسته‌کان (Hedonists) و سینیکه‌کان (Cynics ) و پەیرەوانی دیکەی لایەنگری مافی سروشتی، بەتایبەت لە ئەندێشەی زێنۆ (Zeno) بنیاتنەری قوتابخانەی ڕەواقی (The Stoic ) و نه‌یاری ئەفلاتون دا، شوێنپای ئەم فیلۆسۆفییه‌ بەدی دەکرێت. ئەم ده‌ربڕینانه لە وانە عیرفانییه‌کانی کارپۆکراتیس لە (ئەسکەندەریە) دا هاتوون و کارایی بەرچاویان لەسەر هەندێك ئاراستە کریستییەکانی سەدەکانی نێوەراست لە فەرەنسە، ئاڵمان، ئیتالیا، هۆلەند و ئینگلاند هەبووە، کە بە زۆری ڕووبەڕووی توندترین سزا دەبوونەوە. لە مێژووی چاکسازییەکانی (بۆهێمیایی) دا، پیتەر چێلکیسکی (Peter Chelcicky) بەوپەری تواناوە پشتیوانی لەم باوەڕە کرد و لە پەرتوکەکەی خۆیدا «پاکیی باوەڕ»، هەمان هەڵسەنگاندنی بەرامبەر دەوڵەت و کلیسا خستەڕوو، کە چەند سەدە پاشتر تۆلستۆی بەوە گەیشت. لە نێوان مرۆڤدۆستانی دیکەدا، ڕابێلایس (Rabelais)یش دیارە، لە پیاهەڵدانی شاری خۆشبەختی (Theleme Gargantua)دا وێنایەك لە ژیان دەخاتەڕوو، کە لە گشت کۆتوبەندەکانی سەروەری ئازاد بووە. لە نێو لایەنگرانی دیکەی ئەندێشەی ئازادیخوازیدا، دەتوانین ناوی لو بوتیە (La Boetie) ، سیلویان مارشال Sylvain و لە هەمووان بەرچاوتر، دیدروت Diderot ناوبەرین، کە نووسینە درەشاوەکانی نیشانەیەکن لە ئەندێشەی ئازادبوونی لە هەر جۆرە دەمارگیرییەکی سەرکوتگەرانە.

لە هەمان کاتدا، پەرەسەندنی چەمکی ئەنارکیزم لە مێژووی تازەدا تێگەییشتنێکی ڕۆشنتری بە ژیان بەخشی و وەڵامدانەوەكی دەستەبەجێ بوو بە ڕەوتەکانی گەشەی کۆمەڵایەتی کە لە سەدەکانی دواتری مێژوودا هاتنە ئاراوە. بۆ یەکەمین جار ئەمە لەلایەن ولیەم گودوین (1756-1836)ەوە لە نووسینە سەرنجراکێشەکەیدا (لێکۆڵینەوەیەك لەمەڕ یەکسانی ڕامیاری و کارایی لەسەر خۆشبەختی و بەختەروەری گشتی (لەندەن 1793)دا ئەنجام درا. دەتوانین بڵێین کارەکەی گۆدوین، بەرهەمی پێگەیینی درێژماوەی چەمکە ڕادیکاڵە ڕامیاریی و کۆمەڵایەتییەکانی ئینگلاند بوو، کە لە جۆرج بوچانانGeorge Buchanan دەستپێدەکات و لە ڕیچارد هۆکەرRichard Hooker، گێرارد وینستانلی Gerard Winstanley، ئالگێرنۆن سیدنی Algernon Sidney، جان لۆكJohn Locke، ڕۆبێرت والاسRobert Wallace، جان بلێرزJohn Bellers، بە جێرمی بێنتام Jeremy Bentham، جۆزیف پریستلیJoseph Priestley، ڕیچارد پرایس Richard Price و تۆماس پاین Thomas Paine دەگات.

گۆدوین زۆر بە ڕۆشنی ئەوەی خستەڕوو، کە هۆی خراپکارییە کۆمەڵایەتییەکان، لە شێوەکانی دەوڵەتدا نییە، بەڵکو لە بوونی خودی دەوڵەتدایە. هەروەها ئەوەی خستەڕوو، کە مرۆڤ ناتوانێت ئازادانە و بە شێوەیەکی سروشتی لەتەك یەکدا بژین، بەبێ ئەوەی مەرجە ئابورییە پێویستەکان بۆ ئەم مەبەستە دابین بکرێن و هیچ کەس نەکەوێتە بەهرەکێشی کەسانی دیکە؛ ئەوەی کە زۆربەی قسەگەرانی ڕادیکالیزمی ڕامیاری لە ئاستیدا بە تەواوی چاویان نووقاندبوو. لەم ڕووەوە بوو،کە دواتر ناچاربوون بەرتەری فرەتر بە دەوڵەتێك بدەن، کە لە سەرەتادا دەیانویست بۆ لایەنی کەم بەرتەسکی بکەنەوە. بیرۆکەی گودوین لەمەڕ کۆمەڵگەی بێ دەوڵەت، خاوەنداریەتی کۆمەلایەتی (هەمووانیی هاوبەشی) زەوی و ئامرازەکانی بەرهەمهێنانی لەبەرچاو دەگرت و پشتی بە ژیانی ئابووریی ئازادانەی بەرهەمهێنەران لە هەرەوەزییەکاندا دەبەست. بیرۆکەکەی گۆدوین کاراییەکی فراوانی لەسەر نێوەندە پێشکەتووەکانی کرێکارانی ئینگلاند و بەشە فرە کراوەکانی ڕۆشنبیرانی لیبراڵ هەبوو. لە هەمووی گرنگتر، بەشداری وی بوو لە بزووتنەوەی نۆپای سۆشیالیستی (ئینگلاند)دا، ئەوەی کە دواتر پەرەسەندنی بەرچاوی لە کارەکانی رۆبێرت ئۆئێنRobert Owen، جۆن گرەی John Gray و ولیام تۆمسۆن William Thompson دا لەخۆ گرت و بۆ ماوەیەکی درێژ ڕوخسارێکی ئاشکرای ئازادیخوازانەی وەهای لە خۆ نیشان دا، کە سۆشیالیستەکانی ئاڵمان و وڵاتانی دیکە هیچکات نەیانبوو.

هەروەها سۆشیالیستی فەرەنسی، چارلز فۆریە (1772 – Charles Fourier 1832)ش لەم مەیدانەدا کارایی داناوە و پێویستە لێرەدا لەتەك تێئۆرییەکەی لەمەڕ سەرنجراکێشی کار، وەك یەکێك لە پێشڕەوانی هزری ئازادیخوازانە ڕۆشنایی بخەینە سەر.

بەڵام کەسێك کە کارایی فرەتری لەسەر پەرەسەندنی تێئۆری ئه‌نارکیستی دانا، پییەر ژوزێف پرۆدۆن (1809- Pierre Joseph Proudhon 1865) بوو. یەکێك لە لێهاتووترین و پەیگیرانەترین نووسەرانی فرە لایەنی سۆشیالیزمی هاوچەرخ بوو. پرۆدۆن بە قوڵی ڕۆچووبووە ژیانی هزری و کۆمەڵایەتی سەردەمی خۆی و ئەمە کارایی لەسەر هەڵوێستی وی لە سەر وەڵامدانەوە بەهەر پرسێك دانابوو. لەبەر ئەوە داوەریکردن لەسەر وی لەسەر بنچینەی پێشنیارە کردەییە تایبەتەکانی، پێشنیارگەلێك کە وەك وەڵامدانەوە بە پێداویستییەکانی ئەو ساتە سەریان هەڵداوە، وەك ئەوەی دواتر هەندێك لە لایەنگرانی پێیهەستان، کارێکی نابەجێیە. لەنێو زۆربەی بیریارانی سۆشیالیستی ئەو سەردەمەدا، ئەو تەنیا کەسێك بوو، کە هۆی نالەباریی کۆمەڵایەتی بە قوڵترین شێوە تێگەیشتبوو و لەو بارەوە ڕوانگەی فراوانتری هەبوو. ئەو بێپێچوپەنا دژی هەموو سیستەمە دەستکردە کۆمەلایەتییەکان بوو و لە گەشەی کۆمەڵایەتیدا ئارەزوومەندیی هەمیشەیی بۆ شێوە نوێ و باڵاکانی ژیان کۆمەڵایەتی و هزری بەدی کرد؛ پێیوابوو کە ئەم گەشەکردنە ناتوانێت پابەندی هیچ فۆرمۆڵبەندییەکی ئەبستراکت (abstract)ی دیاریکراو بێت.

پرۆدۆن بەرهەڵستی کارایی سونەتیی ژاکۆبین (Jacobin)ی کرد، کە باڵی بەسەر هزری دیموکراتەکانی فەرەنسە و زۆرێك لە سۆشیالیستەکانی ئەو سەردەمەدا کێشابوو، بەهەمان پەیگیرییەوە دەستتێوەردانی دەوڵەتە نێوەندییەکان و چەپاوڵگەریی ئابووری لە ڕەوتی سروشتیی بەرەوپێشچوونی کۆمەڵایەتیدا ڕەتدەکردەوە. بۆ ئەو ڕزگارکردنی کۆمەڵگە لە ڕیشاڵی ئەو دوو وەرەمە (سرطانە)، ئەرکی سەرەکی شۆڕشی سەدەی نۆزدەهەم بوو. پرۆدۆن کومۆنیست نەبوو. ئەو خاوەندارێتی وەك بەرتەریدەری بەهرەکێشی ڕەتدەکردەوە، بەڵام دانی بە خاوەندارێتی ئامرازەکانی بەرهەمێناندا بۆ هەمووان دەنا، کە تێیدا لە ڕێی ڕێکەوتننامەی ئازادەوە گروپە پیشەسازییەکان کارایی لەسەر یەکدی دادەنێن، تا ئەو جێیەی کە ئەو مافە نەبێتە هۆی بەهرەکێشی کەسانی دیکە و بەرهەمی کارەکەش بە شێوەیەکی تەواو بخرێتە بەردەست ئەندامانی کۆمەڵگە. وەها کۆمەڵەیەك لەسەر بنەمای هاریکاری بەرامبەرانە (ئاڵووێریی)، بەهرەمەندیی هەمووانی لە مافی یەکسان و گۆڕینەوەی خزمەتگوزارییە کۆمەلایەتییەکان، دابین دەکات. ماوەی نێوەنجی کاری پێویست بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرهەمێك دەبێتە پێوەری نرخەکەی و پێكهێنەری بنەمایەك بۆ ئاڵووێری بەرامبەرانەی بەرهەمەکانی کار. بەمجۆرە سەرمایە لە هێزی جێکەوتە و ئاسایی خۆی بێبەش دەبێت و بەشێوەیەکی تەواو پابەندی کارکردی کار دەبێت. هەل بۆ هەمووان دەڕەخسێنێت، کە بەر بە سوودوەرگرتن لێی وەك ئامرزای بەهرەکێشی، بگرن. وەها شێوەیەك لە ئابووری هەرجۆرە دەزگەیەکی سەرکوتگەرانەی ڕامیاریی دەکاتە شتێکی زیادە و ناپێویست. کۆمەڵگە دەگۆرێت بۆ کۆی کۆمیونیتییە ئازادەکان، کە کاروبارەکانی خۆیان بەپێی پێداویستی ڕێکدەخەن. لەلایەن خۆیانەوە یا بە هاوبەشی لەتەك ئەوانی دیکە ئەنجام دەدەن و لەوێدا ئازادی بە واتای یەکسانی لەتەك ئازادی کەسانی دیکە دێت، نەك بەرتەسکگەرەوەی، بەڵکو وەك ئاساییشپارێزی و پشتیوانیگەری دەبێت. “هەرچەندی تاکەکان ئازادتر، سەربەستتر و ئامادەتر بن، بۆ کۆمەڵگە باشترە”.

ڕێکخراوەیی فێدرالیزم، که‌ پرۆدۆن داهاتووی نزیکی مرۆڤی تێدا ده‌بینی، هیچ به‌رته‌نگییه‌کی دیاریکراوی له‌بەردەم له‌توانادابوونی گەشەسەندنه‌ داهاتووییەکان دانانێت و فراوانترین زەمینە بۆ هه‌موو جۆره‌ چالاکییه‌ تاکیی و کۆمه‌ڵایه‌تییەکان ده‌ره‌خسێنێت. له‌ خاڵی دەستپێکی فیدراسیۆنەوە، پرۆدۆن بە هەمان شێوە دژایەتی ئامانجی کۆتایی یه‌کێتییە ڕامیاریی و نه‌ته‌وه‌ییەکانی ناسیونالیزمی تازه‌ پاگرتووی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ دەکات، که‌ که‌سانی ناوداری وه‌ك مازینی Mazzini، گاریبالدی Garibaldi، لێلێویلLelewel و که‌سانی دیکە قسەگەری بوون. له‌م بارەوە، ئەو زۆر له‌ هاوڕێ هاوچه‌رخەکانی ڕۆشنتر سروشتی ڕاستەقینەی ناسیونالیزمی ده‌ناسی. پرۆدۆن کاراییه‌کی زۆر به‌رچاوی له‌سه‌ر گه‌شه‌ی سۆشیالیزم دانا، به‌تایبه‌ت له‌ وڵاتانی لاتین.

بیرۆکەگه‌لی لە جۆری تێڕوانینە ئابووریی و ڕامیارییەکانی پرۆدۆن، له‌لایه‌ن لایەنگرانی به‌ناو (ئه‌نارکیزمی تاکگه‌را)ی وەك وه‌ك جوسیه‌ وارنJosiah Warren ، ستێفان پێرڵ ئاندرێوسStephen Pearl Andrews ، ویلیام بی. گرین William B. Greene ، لیساندەر سپونەرLysander Spooner ، بێنیامین توکەرBenjamin R. Tucker ، ئەزرا هێیوود Ezra Heywood ، فرانسیس دی. تاندی Francis D. Tandy و زۆرێکی دیکەەوە له‌ ئه‌مه‌ریکا پاگەندەیان بۆ دەکرا و پەرەیان پێدەدرا، هەرچەندە هیچ یه‌ك له‌وانه‌ نه‌یانتوانی بگه‌نه‌ دووربینی ڕوانگەی پرۆدۆن. تایبه‌تمه‌ندیی ئازادئەندێشی ئەم فێرگەیە ئەو ڕاستەیە، که‌ زۆربه‌ی بیریارانی ئەو فێرگەیە، بیرۆکە ڕامیارییه‌کانیان لە (پرۆدۆن)ەوە وەرنەگرتوون، به‌ڵکو له‌ سونەتی لیبرالیزمی ئه‌مه‌ریکاییه‌وه‌ هاتوون، به‌ جۆرێك که‌ توکەر ده‌توانێت پاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ بکات، که‌ ئه‌نارکیسته‌کان پێشەنگانی دێمۆکراتە (جێفرسۆن Jefferson)ییەکانن”.

یەکێك لە ده‌ربڕینە بێوێنەکانی بیرۆکە ئازادیخوازه‌کان، دەتوانرێت له‌ په‌رتووکەکەی ماکس شتینەر (یۆهان کاسپار شمیتJohann Kaspar Schmidt 1806 – 1856) تاك و خاوەندارییەتییەکەی (Der Einzige und sein Eigentum)دا، به‌ده‌ست بهێنرێت، که‌ زۆر زوو فه‌رامۆش کرا و کاراییه‌کی وەهای له‌سه‌ر بزاڤی ئه‌نارکیستی دانه‌نا. په‌رتووکەکەی شتینەر فرەتر کارێکی فیلۆسۆفییه‌، که‌ شوێنپای وابەستەیی مرۆڤی به‌وانەوە کە پێیاندەوترێت ده‌سه‌ڵاته‌ باڵاکان له‌ هه‌موو ڕێگە پێچاوپێچەکانییەوە هەڵگرتووه‌، هیچ سڵی لە نیگارکیشانی بەدەستهێنراوە زانستیییەکان لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەوە، نەکرد. ئه‌م په‌رتووکه‌ یەکێکە لەو یاخیبوونە ئاگاهانه‌ و بەئەنقەستانە، که‌ ڕێز بۆ هیچ ئوتوریته‌ك دانانێن، هه‌رچه‌نده‌ به‌ده‌سه‌ڵاتیش بێت. هەروەها لەبەرئەوە بە تەواوی هێزییەوە خوازیاری سه‌ربه‌خۆیی بیرکردنەوەیە.

ئه‌نارکیزم تین و وزەی شۆڕشگێڕانەی، لە میخائیل باکونین ( Michael A. Bakunin 1814-1876) وەرگرت، که‌ بیرۆکەکانی بە فێرکارییەکانی پڕۆدۆن پشتئەستوور بوون، به‌ڵام له‌ بواری ئابووریدا پەرەی پێدان، کاتێك کە شانبەسانی باڵی فیدرالیستی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌که‌م، بانگەوازی بۆ خاوه‌ندارێتی گه‌لیانه‌ (به‌کۆمه‌ڵ)ی زه‌مین و ئامرزه‌کانی دیکەی به‌رهه‌مهێنان کرد و خوازیاری به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی مافی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی بوو، تەنیا بۆ به‌رهه‌می کاری که‌سیی. هه‌روا (باکونین)یش نه‌یاری کۆمونیزم بوو، که‌ له‌ سه‌رده‌می ئەویشدا، تایبەتمەندییەکی فره‌ دەسەلاتگەرایانەی هه‌بوو، وه‌ك ئەوەی ئه‌وڕۆکه‌ له‌ بۆلشه‌ڤیزمدا خۆی نیشان دەداتەوە. – باکونین لەو بارەوە ده‌لێت: “من کۆمونیست نیم، چونکه‌ کۆمونیزم گشت هێزه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ له‌ ده‌وڵه‌تدا یه‌کده‌خا و به‌خۆی هه‌ڵیانده‌لوشێت؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ به‌ناچاری به‌ره‌و کۆکردنه‌وه‌ی گشت داراییه‌کان له‌ ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا ملده‌نێت، لە کاتێکدا کە من خوازیاری له‌نێوبردنی ته‌واوەتی بنچینەکانی دەسەلاتگەرایی و چاودیریی میرایەتیم، که‌ تاوه‌کو ئه‌وڕۆکه‌، لەژێر پاگه‌نده‌ی مۆڕالیکردن و شارستانیکردندا، خه‌ڵکی لە کۆیلایەتیدا ڕاگرتووە و به‌هره‌کێشیی لێ ده‌کات“.

باکونین شۆڕشگێڕێکی په‌یگیر بوو و باوه‌ڕی به‌ چاره‌سه‌ری دۆستانه‌ و ئاشتیخوازانه‌ی کیشەکانی نێو کۆمه‌ڵگه‌ نه‌ده‌کرد. ئەو لەوە تێگه‌یشتبوو، که‌ چینه‌ فه‌رمانڕه‌واکان، کوێرانە و سه‌رسه‌ختانه‌ به‌ر به‌ هه‌ر لەتوانادابوونێك بۆ جەێبەجێکردنی چاکسازییە کۆمەلایەتییە گه‌وره‌کان ده‌گرن، بۆیە ته‌نیا ڕێگه‌چارەی له‌ شۆڕشی کۆمەڵایەتیی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ده‌بینی، که‌ لە توانایدا هەیە گشت داموده‌زگه‌کانی دەسه‌ڵاتی ڕامیاریی و به‌هره‌کێشی ئابوورییی له‌نێو به‌رێت و له‌ جێی ئه‌واندا فێدراسیۆنی ئه‌نجومه‌نه‌ ئازاده‌کانی به‌رهه‌مهێنه‌ران و به‌کاربه‌ران بۆ دابینکردنی پێداویستییه‌ ڕۆژانه‌ییه‌کانی ژیانیان، به‌رپا بکات. له‌وێوه‌، که‌ ئه‌ویش وه‌ك زۆرێك له‌ هاوسه‌رده‌مه‌کانی، باوه‌ڕی به‌ نزیکی ڕوودانی شۆڕش هه‌بوو، دڵسۆزانه‌ هه‌موو هێزی خۆی خستبووه‌ پێناو یه‌کێتی که‌سانی شۆڕشگێڕ و ئازادیخواز له‌ نێوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی نێونەتەوەیی (ئینته‌رناسیونال)ی یەکەمدا، تا له‌به‌رامبه‌ر دیکتاتۆری یا هه‌ر جۆره‌ گه‌رانه‌وه‌یەك بۆ هه‌لومه‌رجی پێشێن، پارێزگاری له‌ شۆرشێك بکات، کە بەڕێوەیە. له‌به‌رئه‌وه‌یه‌، که‌ ده‌توانرێت له‌ زۆر ڕووه‌وه‌، ئەو به‌ بنیاتنه‌ری بزاڤی ئه‌نارکیزمی هاوچەرخ بژمێردریت.

یه‌کێكی دیکە له‌ تێئۆریدارێژه‌رە ناسراوەکانی ئه‌نارکیزم، پێته‌ر کرۆپۆتکین (Peter Kropotkin 1842-1921)بوو، که‌ خۆی بۆ بەکاربردنی ده‌ستکه‌وته‌کانی زانستی سروشتی هاوچەرخ لەپێناو پەرەدان بە چه‌مکی کۆمه‌ڵناسییانه‌ (sociological)ی ئه‌نارکیزم، تەرخان کردبوو. ئەو له‌ په‌رتووکە داهێنەرانەکەیدا هاریکاری بەرامبەرانە هۆکاری گەشەکردن، بە خستنەڕووی به‌ڵگه‌کانی خۆی، دژی داروینیزمی کۆمەلایەتی (Social Darwinism) وەستایەوە، که‌ لایه‌ندگرانی هه‌وڵیان ده‌دا به‌سودوه‌رگرتن له‌ تیئۆری داروینی ململانێ له‌پێناو مانه‌وه‌ (the Struggle for Existence)، ئەوە بسەلمێنن، کە جەنگی بەهێز بەرامبەر لاواز، یاسایەکی نەگۆڕ (ئاسنینی)ی سروشتییە و مرۆڤیش دەگرێتەوە. لە ڕاستیدا ئەم چەمکە بە توندی لەژێر کارایی ڕێڕەو (مذهب)ی مالتوس (Malthus)یدا بوو، ئەوەی خشتەکی ژیان بۆ هەمووان بڵاونەکراوەتەوە و پێویستیان نییە، تەنیا دەتوانن خۆیان لەتەك ئەو ڕاستییەدا بگونجێنن”. کرۆپۆتکین نیشانی دا، که‌ وەها تێگەیشتنێك بۆ سروشت وەك مه‌یدانی بێسنووری جه‌نگ، ته‌نیا کاریکاتۆرێکه‌ له‌ ژیانی ڕاستەقینە، لە هاوشانی جه‌نگی دڕندانه‌ بۆ مانه‌وه‌، که‌ به‌ چنگ و کەڵبە ده‌کرێت، لە سروشتدا ئاراستەیەکی دیکەیش هه‌یه‌، که‌ خۆی له‌ پەیوەندی کۆمه‌ڵایه‌تی جۆره‌ لاوازه‌کان و هەوڵی مانەوەی جۆرەکان له‌سه‌ر بنه‌مای گەشەکردنی غەریزی کۆمه‌ڵایه‌تیی و هاریکاریی بەرامبەرانە ڕاوەستاوە. به‌م جۆره‌، مرۆڤ ئافه‌رێنه‌ری کۆمه‌ڵگه‌ نییه‌، به‌لكو کۆمه‌ڵگه‌ ئافه‌رێنه‌ری مرۆڤه‌، لەوەدا کە ئەو لەو جۆرانەی کە ئەویان لێوە هاتووە، غەریزەی کۆمەڵایەتیی بۆ لەپاش ماوە، ئەو توانایەی پێدەبەخشیووە کە بەتەنیا لە دەوروبەری یەکەمیدا لەبەرامبەر زاڵی جەستەیی (فیزیکی) جۆرەکانی دیکە پارێزگاری لە خۆی بکات و پێشکه‌وتنێکی چاوەڕواننەکراوی باڵاتر مسۆگه‌ر بکات. ئه‌مەی دووه‌میان هەروا کە له‌ پاشڕەوی بەردەوامی ئەو جۆراندا نیشاندراوه‌، کە تیایاندا حه‌زی ململانێی مانەوە تا هەنووکە بەسەر یەکەمیاندا، واتە ژیانی کۆمەڵایەتیدا، زاڵترە و ته‌نیا پشت به‌ هێزی جەستەیی خۆی دەبەستێت. ئه‌م بیرۆکە، ئه‌وڕۆکه‌ به‌رده‌وام له‌ ئاستێکی فراواندا لە بواری زانستی سروشتی و لێکۆڵینه‌وه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا پێشوازی زیاتری لێ ده‌کرێت، بۆ لێکۆڵینەوە لەمەڕ گەشەکردنی مرۆڤ، گشت دەرگەکان بەڕوویدا ئاوەڵا کراون.

بەپێی تێڕوانینی کرۆپۆتکین، ئه‌م ڕاستییه‌ ته‌نانه‌ت له‌ سه‌رکوتگه‌رترین هه‌لومه‌رجدا ڕاسته‌، که‌ فره‌تر په‌یوه‌ندییه‌ که‌سییه‌کانی مرۆڤ له‌ته‌ك هاوجۆرانی، لەسه‌ر بنەمای ڕێسا کۆمه‌ڵایه‌تییەکان، ڕێککەوتنی ئازاد و هاریکاری به‌رامبه‌رانه‌ ئه‌نجام ده‌درێن و به‌بێ ئه‌وانه‌، ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی هەرگیز له‌ توانادا نەدەبوو. ئه‌گه‌ر به‌م جۆره‌ نه‌بووایه‌، ته‌نانه‌ت به‌هێزترین ده‌زگه‌ سه‌پێنه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌تیش نه‌یانده‌توانی نه‌زمی کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌یه‌کی کورتیش بپارێزن. سەرەڕای ئەوەش، ئەم شێوە سروشتییانەی ئاکار، که‌ له‌ قوڵایی سروشتی مرۆڤه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرن، تاکو ئەمڕۆکەش بەهۆی ده‌ستێوه‌ردانی به‌رده‌وام و بەرئەنجامه‌کانی به‌هره‌کێسی ئابووریی و جێگیریی میریییەوە، کە نوێنەرایەتی شێوەیەكی دڕندانە لە شێوەکانی ململانێی مانەوە لە کۆمەڵگەی مرۆییدا دەکات، لەکار دەخرێن، پێویستە شێوەیەکی دیکە لە شێوەکانی هاریکاری ئازاد و یارمه‌تی به‌رامبه‌رانه‌ بەسەریدا زاڵ ببێت. هوشیاری لەمەڕ لێپرسراوه‌تی که‌سیی و توانای هاوده‌ری له‌ته‌ك که‌سانی دیکە، کە گشت ئاکارە کۆمەڵایەتییەکان و گشت بیرۆکەکانی یه‌کسانی کۆمه‌لایه‌تی دروست ده‌که‌ن، له‌ سایەی ئازادیدا باشتر گه‌شه‌ ده‌که‌ن.

هەروەك باکونین، (کرۆپۆتکین)یش، شۆڕشگێڕ بوو. به‌ڵام ئەو، وه‌ك ئێلیزە ڕێکلوس (Elisee Reclus) و ئه‌وانی دیکە، لە شۆڕشدا ته‌نیا قۆناخێکی تایبەتیی پرۆسیسی پەرەسەندنیی بەدی کرد، ئەوەش کاتێك دەردەکەوێت، که‌ هیوایەکی نوێی کۆمه‌ڵایه‌تیی لە گەشەسەندنی سروشتییانه‌ی خۆیدا بەڕادەیەك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ به‌رته‌سك بکرێته‌وه‌، که‌ پێش ئەوەی وەك هۆکارێکی نوێ لە ژیانی مرۆڤدا بتوانێت کار بکات، ناچار بێت بە توندوتیژی قاوخە کۆنەکان بشکێنێت.

به‌ پێچه‌وانه‌ی هاریکاریگه‌رایی بەرامبەرانەی پرۆدۆن و کۆمه‌ڵگه‌رایی (باکونین)ەوە، کرۆپۆتکین بانگەوازی بۆ خاوه‌ندارێتی هاوبه‌ش کرد، نەك تەنیا ئامرزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، به‌ڵکو هەروا به‌رهه‌مەکانی کاریش، لەبەرئەوەی پێیوابوو لە باری هه‌نووکه‌یی تەکنۆلۆجیادا هیچ پێوه‌رێكی ورد بۆ نرخاندنی کار بوونی نییه‌. بەڵام، له‌لایه‌کی دیکەه‌وه‌، به‌ ئاراستەی ئاوەزگیرانەی شێوازه‌ هاوچەرخه‌کانی کارەوە، لە توانادا هەیە فراوانییەکی ڕێژەیی بۆ هه‌موو مرۆڤێك دابین بکرێت. ئەنارکیزمی کۆمونیستی، پێش کرۆپۆتکین لەلایەن که‌سانی وه‌ك ژوزیف دێجاك (Joseph Dejacque)، ئێلیزە ڕێکلوس (Elisee Reclus)، کارلۆ کافییرۆ (Carlo Cafiero) و که‌سانی دیکەوە پێشنیار کرابوو ، دره‌وشاوه‌ترین و به‌رجه‌سته‌ترین نموونه‌ی ئه‌م هزرە، کە لەلایەن زۆرینەیەکی بەرچاوی ئەنارکیستەکانی ئەمڕۆوە پەسەند کراوە، له‌ کاره‌کانی (کرۆپۆتکین)دا بوو.

لێره‌دا پێویسته‌ یادێکیش له‌ لیئۆ تۆلستۆی ( Leo Tolstoy -1828-1910) بکه‌ینه‌وه‌، که‌ له‌ مەسیحیەتی سەرەتایی و له‌سه‌ر بنچینەگەلێکی مۆڕالیی کە لە وانەکانی ئینجیلدا هاتوون، به‌ بیرۆکەی کۆمه‌لگه‌ی بێسەروەر گه‌یشت.

خاڵی هاوبه‌شی هه‌موو ئه‌نارکیستەکان خوازیاریی پێکهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی خاڵییە له‌ هه‌موو ده‌زگه‌ رامیاریی و کۆمه‌لایه‌تییه‌ سەپێنراوەکان، کە لەبەردەم گەشەی مرۆڤایەتی ئازاد دا ڕێگرن. له‌م چەمکەدا، نابێت هاریکاریی بەرامبەرانە، کۆمه‌ڵگه‌رایی و کۆمونیزم به‌ واتای سیسته‌می ئابووریی داخراو لەبەرچاو بگیردرێن، که‌ بوار بۆ پێشکه‌وتنی زیاتر و بەردەوام ناهێڵێته‌وه‌، به‌ڵکو ئه‌مانه‌ ته‌نیا ئامرازی ئابووریین بۆ پارێزگاری له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد. تەنانەت بۆی هه‌یه‌ له‌ هەموو شێوەکانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئازادی داهاتوودا، شێوەی جیاوازی ئابووری هاریکاریی لە پاڵ یەکتردا هه‌بن، لەوێدا هه‌ر بەرەوپێشچوونێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، پێویستە بۆ ئه‌زموونگیری ئازادانه‌ و تاقیکردنه‌وه‌ی کرده‌یی شێوازه‌ تازه‌کان، له‌ کۆمه‌ڵگه‌ ئازادی کۆمیونیتییە ئازادەکاندا هه‌موو هەلێك له‌ ئارادا ده‌بێت.

هه‌مان شت لەتەك هەموو شێوازە (method) جۆراوجۆره‌ ئه‌نارکیزم دەگونجێت. کاری لایەنگرانی بە دیاریکراوی، پەروەردە و ئاماده‌کاریی هزریی و ده‌روونیی خه‌ڵکه‌ بۆ ڕزگارکردنی کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی خۆیان. هه‌ر هه‌وڵێك بۆ سنووردارکردنی کارایی پاوانگه‌ری ئابووریی و ده‌سه‌لاتی ده‌وڵه‌ت، هه‌نگاوێكه‌ به‌ره‌و که‌توارییبوونه‌وه‌ی ئه‌م ئامانجه‌. هه‌موو په‌ره‌سه‌ندنێکی ڕێکخراوه‌ خۆبەشکارەکان له‌ بواری جۆراوجۆری چالاکییە کۆمەڵایەتییەکاندا به‌ ئاراسته‌ی ئازادی که‌سیی و دادپەروەریی کۆمه‌ڵایه‌تی، هوشیاری خه‌ڵکی قوڵتر و لێپرسراوه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تییان زیاتر ده‌کات و به‌بێ ئه‌مانه‌، بەدیهێنانی هیچ ئاڵوگۆڕێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی له‌ توانادا نابێت. زۆربه‌ی ئه‌نارکیسته‌کانی ئەم سەردەمە لەو بڕوایەدان، کە وەها ئاڵوگۆرێکی کۆمه‌لایه‌تیی چه‌ندین ساڵ دەخایێنێت و کاری بنیاتنان و پەروەردەی پێویستە و به‌بێ هەڵچوون و بارگرژییەکی شۆڕشگێڕانه‌ کە تا هەنووکە هەموو بەرەوپێشچوونێکی کۆمەڵایەتی ئافراندووە، بەدیهاتنی لە توانادا نییە، هه‌ڵبه‌ته‌ تایبه‌تمه‌ندی وەها هەڵچوون و بارگرژییەك بە ڕادەی بەهێزیی بەرهەڵستیێکەوە بەستراوە، که‌ چینه‌ فه‌رمانرواکان بۆ به‌رگرتن له‌ که‌توارتیبوونه‌وه‌ی بیرۆکە تازەکان له‌ خۆیان نیشانده‌ده‌ن. هەچەندی بازنه‌کانی ڕێکخستنەوەی کۆمه‌ڵگه‌ بە ناوەڕۆکی ئازادیخوازیی و سۆشیالیزمەوە فراوانتر بن، ژانه‌کانی لە دایکبوونی ئاڵوگۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی لە داهاتوودا که‌متر و ئاسانتر دەبن. تەنانەت شۆڕشه‌کان ده‌توانن تەنیا گەشە بە بیرۆکەگه‌لێك بدەن و پێبگەیێنن، که‌ هه‌نووکه‌ بوونیان هه‌یه‌ و بووەتە بەسێك لە هوشیاری مرۆڤ: به‌ڵام بەخۆیان ناتوانن بیرۆکەگەلێکی نوێ، یا دونیایەکی نوێ له‌ هیچه‌وه‌ بئافرێنن.

پێش ده‌رکه‌وتنی ده‌وڵه‌تە سەراپاگیرەکان له‌ ڕوسیه‌، ئیتالیا، ئاڵمان و دواتر له‌ پورتوگال و ئیسپانیا و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م، ڕێکخراوه‌ و بزاڤی ئه‌نارکیستی له‌ نزیکەی زۆربەی ولاتاندا بوونیان هه‌بوو. به‌ڵام وه‌ك هەموو بزاڤه‌ سۆشیالسیتییه‌کانی دیکەی ئه‌و سه‌رده‌مه‌، که‌وتوونه‌ته‌ به‌ر سه‌رکوتی فاشیزم و هێرشه‌کانی سوپای ئاڵمان و ته‌نیا توانییان بە نهێنی بمێننەوە. له‌ پاش کۆتایی جه‌نگەوە، هه‌ستانه‌وه‌ی بزاڤه‌ ئه‌نارکیستییه‌کان له‌ گشت وڵاتانی ئەوروپای خۆراوایی شتێکی بەرچاوە. فیدراسیۆنی ئه‌نارکیستانی فه‌ره‌نسه‌ و ئیتالیا یەکەم پێکهاتنیان بەست، هەروەها ئه‌نارکیستانی ئیسپانیا که‌ هیشتاکه‌ هه‌زارانیان له‌ دوورخراوگه‌ن و به‌ زۆری له‌ فه‌ره‌نسه‌، به‌لجیکا و ئه‌فریکای باکووری دەژین بە هەمان کار هەستان و هه‌ر به‌و جۆره‌ ڕۆژنامه‌ و گۆڤاره‌ ئه‌نارکیستییەکان له‌ زۆر ولاتی ئەوروپا و ئه‌مه‌ریکای باکوور و باشووری بڵاو ده‌کرێنەوە.

سه‌رچاوه‌ی وه‌رگێرانه‌ فارسییه‌که‌ی: http://khushe.ir

ئەم وەرگێڕانە لەتەك دەقە ئینگلزییەکەی بەراورد کراوە..

بۆ خوێندنەوەی دەقە ئینگلیزییەکەی:

http://theanarchistlibrary.org/HTML/Rudolf_Rocker__Anarchism_and_Anarcho-Syndicalism.html#toc2

بۆ خوێندنەوەی دەقە ئاڵمانییەکەی : http://www.anarchismus.at/txt2/rocker4.htm

ڕه‌خنه‌ له‌ به‌رنامه‌ی پارتی سۆشیال دێمۆکراتی ئاڵمان

میخائیل باکونین (1870)

و. له‌ فارسییه‌وه‌: هه‌ژێن

با له‌ بارودۆخی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسه‌، بکۆڵینه‌وه‌، که‌ تیایاندا بزاڤی سۆشیالیستی بووه‌ته‌ هێزێکی که‌تواریی…. پارتی کرێکارانی سۆشیال دێمۆکراتی ئاڵمان (S.D.W.P) و یەکێتی گشتی کرێکارانی ئاڵمان (G.A.G.W) که‌ فێردیناند لاساڵ دایمەزراندوون، هه‌ردووك سۆشیالیستن، به‌و واتایه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندی نێوان کرێکار و سه‌رمایه‌دار به‌ شێوازی سۆشیالیستیی بگۆڕن[هەڵوەشاندنەوەی سه‌رمایه‌داری]. هه‌م لاساڵییه‌کان و هه‌م پارتی ئایزناخ [نێوه‌که‌ی له‌ کۆنگره‌ی 7-9ی ئۆگوستی 1869 وه‌رگیراوه‌، که‌ له‌ ئایزناخ Eisenach به‌رپا کرا] به‌ ته‌واوی له‌ته‌ك یه‌کدی هاوڕان، که‌ بۆ ئه‌نجامدانی وه‌ها گۆڕانێك، بێچه‌ندوچوون پێویست ده‌بێت، که‌ سه‌ره‌تا ده‌وڵه‌ت ڕیفۆم بکرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره‌ له‌ ڕێگه‌ی پاگه‌نده‌ی به‌رفراوان و بزاڤێکی کرێکاری یاسایی ئاشتیخوازه‌وه‌ نەتوانرا ئه‌نجام بدرێت، له‌و باره‌دا ده‌بێت ده‌وڵه‌ت به‌ زۆر ڕیفۆرم بکرێت، واته‌ لە ڕێگەی شۆڕشێکی ڕامیارییەوە.

گشت سۆشیالیسته‌کانی ئاڵمان له‌و باوه‌ڕه‌دان، که‌ ده‌بێت شۆڕشی ڕامیاریی پێش شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیی بکەوێت. ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌یه‌. هه‌ر شۆڕشێك که‌ پێش شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیی ڕوو بدات، به‌ناچاری شۆڕشێکی بۆرجوازیی نوێ و بەتواناتر ده‌بێت – که‌ ته‌نیا ده‌توانێت به‌ سۆشیالیزمی بۆرجوازی کۆتایی بێتواتە شێوازێکی فرە زیرەکانەتری پەردەپۆشکراوی بەهره‌کێشیی پرۆلیتاریا لەلایەن بۆرجوازییه‌وه‌. [بە هۆی سۆشیالیزمی بۆرجوازییەوە، بەو جۆرە باکۆنین و هەروا مارکس دەریدەبڕن، واتە هاوکاریی نێوان سەرمایەدار و کرێکار، جەماوەرو دەوڵەت. – لە ئاڵمانیا لە سەردەستی بیسمارك، لە سەردەمی ئێمەدا لەلایەن باڵی ڕاستی سۆشیال دێمۆکراتەکان سەرمایەدارە ڕۆشنبیرەکانو لیبراڵەکانەوە بە گشتی بانگەوازی بۆ دەکرێت].

ئه‌م بنچینە درۆزنانه‌یه‌ – ئەو بۆچوونه‌ی که‌ شۆڕشی ڕامیاریی ده‌بێت پێش شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیی بکەوێت، لە ڕاستیدا بانگه‌وازێکی کراوه‌یە بۆ گشت ڕامیارانی بۆرجوا لیبراڵی ئاڵمان بۆ چوونە ناو پارتی سۆشیال دێمۆکراتی ئاڵمان( S.D.W.P). ئه‌م پارته‌ له‌ زۆر بۆنەدا لەلایەن ڕابه‌رانییه‌وه‌ – نه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئاسایی خاوه‌ن بیری ڕادیکاڵییه‌وه‌خرایه‌ ژێر فشار تاوه‌کو له‌ته‌ك دێمۆکراته‌ بۆرجواییه‌کانی پارتی گه‌ل(Volkspartei) بچێته‌ به‌ره‌وه‌، پارتێکی هه‌لپه‌رست، که‌ ته‌نیا سه‌رقاڵی ڕامیارییه‌ و به‌ توندی دژی بنچینەکانی سۆشیالیزمه‌. ئه‌م دژایه‌تییه‌، بە ڕۆشنی له‌ ڕێگه‌ی هێرشی دڕندانه‌ی قسه‌گه‌رانی نیشتمانپه‌روه‌ریی و چاپه‌مه‌نییه‌ فه‌رمییه‌کانه‌وه‌ دژی سۆشیالیسته‌ شۆڕشگێڕه‌کانی ڤییەنا به‌ فراوانی بەرپا کرا.

ئه‌م په‌لاماره‌ دژی سۆشیالیزمی شۆڕشگێڕانه‌، توڕه‌یی و نه‌یاریی زۆرینەی ئاڵمانییه‌کانی به‌رزکرده‌وه‌ و لیبکنێخت(Liebknecht) و ڕابه‌رانی دیکەیی سۆشیال دێمۆکراتی ئاڵمانی به‌ شێوه‌یه‌کی په‌یگیرانه‌ شه‌رمه‌زار کرد. ئه‌وان ده‌یانویست کرێکاران ئارام بکه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی کۆنترۆلی خۆیان به‌سه‌ر بزاڤی کرێکاری ئاڵماندا بپارێزن و له‌ هه‌مان کاتدا، له‌ته‌ك ڕابه‌رانی بۆرجوا دێمۆکراتی پارتی گه‌ل دۆستایه‌تییان هه‌بێت؛ که‌ ڕابەرانی پارتی ناوبراو زوو تێگه‌یشتن، بە وه‌ستانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر بزاڤی کرێکاری ئاڵمان، که‌ به‌بێ پشتیوانی ئه‌و نه‌یانده‌توانی به‌ ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاری بگه‌ن، هه‌ڵه‌یه‌کی تاکتیکی گه‌وره‌یان کردووه‌.

له‌م باره‌وه‌، پارتی گه‌ل، ڕیسای بۆرجوازیانه‌ی گرتەبەر، که‌ هیچ کات خۆیان نه‌که‌نه‌ شۆڕشگێڕ. هەرچەندە تاکتیکه‌کانیان بەشێوەیەکی لێزازانه‌ جێبەجێ دەکەن، هه‌میشە به‌م بنه‌مایه‌ پشتئه‌ستوورن: ڕاکێشانی پشتیوانی کارای خه‌ڵك بۆ ئه‌نجامدانی شۆڕشی ڕامیاریی، به‌ڵام چنیننه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌که‌ی بۆ خۆیان [پارتە ڕامیارەکان،و.ک]. تێڕوانینێکی لەو جۆرە بوو، که‌ پارتی گه‌لی ناچار کرد تاکو پاشەکشە لە ڕێوشوێنی دژه‌سۆشیالیستیی خۆی بکات و ڕای بگه‌یێنێت، که‌ هه‌نووکه‌ ئه‌ویش پارتێکی سۆشیالیسته‌…. پاش ساڵێك له‌ دانیشتن و گفتوگۆ، ڕابه‌رانی پایه‌به‌رزی پارته‌ کرێکاریی و بۆرجوازییەکان به‌رنامه‌ی (ئایزناخ)یان په‌سه‌ند کرد و به‌ هێشتنه‌وه‌ی ناوی پارتی سۆشیال دێمۆکراتی ئاڵمان (S.D.W.P.)، تاکه‌ پارتێکیان پێكهێنا. ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ لە ڕاستیدا تێکەڵەیەکی سەیر بوو لە به‌رنامه‌ی شۆرشگێڕانه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی کرێکاران (ئینته‌رناسیونالی یەکەم،و.ک) و به‌رنامه‌ی هه‌لپه‌رستانەی ناوسراوی دێمۆکراسی بۆرجوازیی….

به‌شی(1)ی به‌رنامه‌که‌ له‌ ڕاستیدا له‌ته‌ك ڕامیاریی بنچینه‌یی و گیانی نێونه‌ته‌وه‌یی ناکۆکه‌. پارتی سۆشیال دێمۆکراتی ئاڵمان ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تێکی ئازادی گه‌لی دابمەزرێنێت. به‌ڵام واژه‌کانی ئازاد و گه‌ل، به‌ واژه‌ی ده‌وڵه‌ت، پوچ دەکاتەوه‌؛ ناوی نێونەتەوەیی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت دەگەیێنێت. ئایا ڕێکخه‌رانی به‌رنامه‌کە له‌مه‌ڕ ده‌وڵه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی یا گەردووییه‌وه‌ قسه‌ ده‌که‌ن، یا ده‌یانه‌وێت ده‌وڵه‌تێك دابمەزرێنن، کە تەنیا هەموو وڵاتانی ئەوروپای خۆراوایی بگرێته‌وه‌ – ئینگلاند، فه‌ره‌نسه‌، ئاڵمان، وڵاتانی ئه‌سکه‌ندیناڤی، هۆڵه‌نده‌، سویسرا، ئیسپانیا، پۆرتوگال و وڵاتانی سلاڤی ژێرچەپۆکی نه‌مسا؟ نه‌خێر. گه‌ده‌ی ڕامیارییان ناتوانێت هاوکات ئه‌م هه‌مگه‌ وڵاتانه‌ هەرس بدات. سۆشیال دێمۆکراته‌کان به‌ شەیداییه‌که‌وه‌ که‌ ته‌نانه‌ت هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی ناده‌ن، ڕایده‌گه‌یێنن، که‌ ده‌یانه‌وێت وڵاتی باوکیان ئاڵمانی گەورە دامەزرێنن. هەروەها ئه‌مه‌ ئەو هۆکارەیە، که‌ تاکە ئامانجی پارتی سۆشیال دێمۆکراتی ئاڵمان، دروستکردنی ده‌وڵه‌تی گشت ئاڵمان، لە یه‌که‌مین به‌شی به‌رنامه‌که‌یاندا دێت. ئه‌وان پێشی گشت نیشتمانپه‌روه‌رانی ئاڵمانییان داوه‌ته‌وه‌.

کرێکارانی ئاڵمان له‌ بری ئه‌وه‌ی خۆیان بخه‌نه‌ پێناو دروستکردنی ده‌وڵه‌تی گشت ئاڵمان، پێویستە به‌ هاوچینە چەوساوەکانیانەوە له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا په‌یوه‌ست بن، تاوه‌کو پشتیوانی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی خۆیان بکه‌ن. هەروەها پێویستە بزاڤی کرێکاریی هه‌ر وڵاتێك ته‌نیا پشت بە بنه‌ماکانی هاوپشتیی نێونه‌ته‌وه‌یی ببەستێت. … ئه‌گه‌ر له‌ ناکۆکی نێوان دوو ده‌وڵه‌تدا، کرێکاران به‌پێی بەشی (1)ی به‌رنامه‌ی سۆشیالی دێمۆکرات کار بکه‌ن، ئه‌وان به‌ پێچه‌وانه‌ی حه‌ز و بەرژەوەندی چینایەتییانەوە، له‌ دژی هاوڕێیانی کرێکاریان له‌ وڵاتانی دیکە، به‌ بۆرجوازی خۆییه‌وه‌ په‌یوه‌ست ده‌بن. به‌و جۆره‌، هاوپشتی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌نه‌ قوربانی نیشتمانپه‌روەری نه‌ته‌وه‌یی ده‌وڵه‌ت. ئه‌مه‌ ڕێك هه‌ر ئەو کاره‌یە، که‌ هەنووکە کرێکارانی ئاڵمان له‌ جه‌نگی فه‌ره‌نسه‌ (Franco-Prussian) پروسدا ده‌یکه‌ن. تا کاتێك کرێکارانی ئاڵمان لە هەوڵی دامەزراندنی ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌دا بن – ته‌نانه‌ت ئازادترین ده‌وڵه‌تی گه‌لیئه‌وا به‌ناچاری و بەتەواوەتی ئازادی خه‌ڵك دەکەنە قوربانی شکۆداری ده‌وڵه‌ت، سۆشیالیزم دەکەنە قوربانی ڕامیاری، دادپەروەری و هاوڕێیەتی نێونەتەوەیی دەکەنە قوربانی نیشتمانپه‌رستی. ئەستەمە لە یەك کاتدا بە دوو ئاراستەی جیاواز ببزوێی. سۆشیالیزم و شۆڕشی کۆمەڵایەتیی بەرەو وردوخاشکردنی دەوڵەت ملدەنێن:- سەرەنجام. ئەوانەی کە دەوڵەتیان دەوێت، دەبێت قوربانی بەڕزگاری ئابووریی جەماوەر بۆ چەپاوڵی ڕامیارییانەی پارتی بەرتەر بدەن.*

پارتی سۆشیال دێمۆکراتی ئاڵمان، قوربانی بە ڕزگاری ئابووریی و له‌ته‌کیشیدا ڕزگاری ڕامیاریی پرۆلیتاریا دەدات– یا ڕاستر بوترێت، دەربازبوون له‌ ڕامیارییەکان و ده‌وڵه‌ت – لەپێناو سه‌رکه‌وتنی دێمۆکراتی بۆرجوازی. ئه‌مه‌ به‌ ڕوونی له‌بەشی دووه‌م و سێیه‌می به‌رنامه‌ی سۆشیال دێمۆکراسی دێت. سێ بەندی یه‌که‌م له‌ بەشی دووه‌م له‌ هه‌موو ڕوویه‌که‌وه‌ له‌ته‌ك بنه‌ماکانی نێونەتەوەیی (ئینتەرناسیوناڵ)دا گونجاون: له‌ناوبردنی سه‌رمایه‌داری؛ یه‌کسانی ته‌واوی ڕامیاریی و کۆمه‌ڵایه‌تی؛ هه‌ر کرێکارێك ده‌بێت ته‌واوی به‌رهه‌می کاره‌که‌ی وه‌ربگرێت. بەڵام بەندی چواره‌م، ڕایدەگه‌یێنێت، کە ڕزگاری ڕامیاریی پێشمه‌رجی ڕزگاری ئابووریی چینی کرێکاره‌، به‌وه‌ی که‌ چاره‌سه‌ری پرسە کۆمه‌ڵایەتییەکان، ته‌نیا له‌ سایه‌ی ده‌وڵه‌تێکی دێمۆکراتیکدا چارەسەر دەبن، بەم جۆرە ئەو بنه‌مایانه‌ پوچه‌ڵ دەکاتەوە و کرده‌ییکردنه‌وه‌یان ئەستەم ده‌کات. خاڵی چواره‌م به‌گشتی ئه‌مه‌ ده‌ڵێت :

کرێکاران، ئه‌نگۆ کۆیله‌ و قوربانی کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌دارین. ئایا ده‌تانه‌وێت خۆتان له‌و کۆتوبەندە ئابوورییانە ڕزگار بکه‌ن؟ هه‌ڵبه‌ته‌ که‌ ده‌تانه‌وێت و بێگومان مافی خۆتانه‌. به‌ڵام بۆ بەدیهێنانی داخوازییه‌کانتان، سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌نگۆ یارمەتی ئێمە بدەن تاکو شۆڕشی ڕامیاریی بکه‌ین. پاشان، ئێمه‌ش یارمه‌تی ئێوه‌ ده‌ده‌ین، شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی بکه‌ن. بوارمان بدەن سه‌ره‌تا، به‌ هێزی ئێوه‌ ده‌وڵه‌تی دێمۆکراتی دابمه‌زرێنین، ده‌وڵه‌تێکی دێمۆکراتی باش وه‌ك ئەوەی لە سویسرا: ئەو کات، ئێمه‌ به‌ڵێنتان ده‌ده‌ینێ، که‌ هه‌مان ئەو دەستکەوتانە به‌ ئه‌نگۆ بده‌ین، که‌ هەنووکە کرێکارانی سویسرا لێیان به‌هره‌مه‌ندن …. (سه‌رنجی مانگرتنه‌کان له‌ باسل و جنێڤ(Genève) بده‌ن، که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی دڕندانه‌ له‌لایه‌ن بۆرجوازییه‌وه‌ سه‌رکوت ده‌کرێن.)

بۆ خۆیەکلاییکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئەم فریوە باوه‌ڕنه‌که‌رده‌نییه‌، ڕێك ڕەنگدانەوەی ئاراستە و گیانی سۆشیال دێمۆکراسیی ئاڵمانییه‌، ناچار دەبێت له‌بەشی 3 بکۆڵدرێته‌وه‌، که‌ ته‌واوی ئامانجه‌ ده‌ستبه‌جێیەکانی ڕیز ده‌کات، تاوه‌کو ببێتە پێشەکی پاگه‌نده‌ی یاسایی و ئاشتیخوازیی و کەمپەینە هەڵبژاردنییەکانی پارت. ئه‌م داخوازییانه‌ ڕێك کۆپیکردنی به‌رنامه‌ی ناسراوی دێمۆکراسی بۆرجوازییه‌: مافی ده‌نگدانی گشتی له‌ته‌ك یاسادانانی ڕاسته‌خۆ لەلایەن گەلەوه‌؛ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گشت بەرتەرییە ڕامیارییه‌کان؛ جێگرتنەوەی سوپای هه‌میشه‌یی جێگر به‌ میلیشیای خۆبه‌خش و هاووڵاتیی؛ جیاکردنه‌وه‌ی کلیسا له‌ ده‌وڵه‌ت و فێرگه‌گان له‌ کلیسا، خوێندنی سه‌ره‌تایی به‌ خۆرایی و هەمووانی، ئازادی چاپه‌مه‌نی و کۆبوونه‌وه‌ و پێکهێنانی کۆمەڵەکان، جێگرتنەوەی گشت باجوخەراجە ناراستەوخۆکان بە یه‌ك سیسته‌می باجوخه‌راجی ڕاستەخۆ له‌سه‌ر داهات و بەرزبوونەوەی بەپێی بەرزبوونەوەی قازانجەکان.

ئایا ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ئەوە ناسه‌لمێنیت، که‌ سۆشیال دێمۆکراته‌کان – بەتەواوی گرنگی بە ڕیفۆرمی ڕامیاریی لەمەڕ ده‌زگه‌کان و یاساکانی دوڵه‌ت دەدەن و سۆشیالیزم بۆ ئه‌وان خەونێکی پوچە، که‌ له‌ باشترین باردا له‌ داهاتوویه‌کی زۆر دووردا دێتەدی؟

ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕاستییە نه‌بووایه‌، کە ئاره‌زوو و هه‌ستە ڕاسته‌قینه‌ و ڕادیکاڵەکانی ئه‌ندامانیان، واته‌ کرێکارانی ئاڵمان، زۆر واوه‌تر له‌م به‌رنامه‌ ده‌ڕۆن، ئایا دەماندەتوانی پاساوی ئەوە بکەین، که‌ بڵێن پارتی سۆشیالی دێمۆکراتی ئاڵمان، ته‌نیا به‌ مه‌به‌ستی سوودوه‌رگرتن له‌ جه‌ماوه‌ری کرێکاران وه‌ك ئامرازی ناهوشیارانە بۆ پتەوکردنی پێگه‌خوازیی ڕامیاریی بۆرجوا دێمۆکراته‌کانی ئاڵمان په‌یدا بووه‌؟

له‌م به‌رنامه‌دا ته‌نیا دوو به‌ش هه‌ن، که‌ ناسەرمایەگوزارییین و سه‌رمایه‌داران حەزیان لێناکەن. یه‌که‌میان، له‌ نیوه‌ی کۆتایی خاڵی 8 ی بەندی3 دایه‌، که‌ خوازیاری دیاریکردنی ڕۆژانه‌کارێکی ئاسایی (سنووردارکردنی کاتژێره‌کانی کارکردن)، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کاری منداڵان و سنووردارکردنی کاری ژنانه‌؛ پێوەرگەلێك که‌ کۆمپانییە تایبەتەکان ده‌خه‌نه‌ له‌رزه‌وه‌. سەرمایەداران ئەوینداری شه‌یدای هەموو ئازادییکن، کە دەتوانن به‌ ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان سوودی لێ وه‌ربگرن، ئه‌وان خوازیاری مافی به‌هره‌کێشی بێسنووری پرۆلیتاریان و به‌ توندی له‌ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت هه‌راسانن. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌، سه‌رمایه‌دارانی بێچاره‌، که‌وتوونه‌ته‌ ڕۆژگارێکه‌وه‌، ناچار بوون تا ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت ته‌نانه‌ت له‌ ئینگلاند، که‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سۆشیالیستی نییه‌، په‌سه‌ند بکه‌ن.

به‌شی دووه‌م، بەندی 10 له‌بەشی 8– ته‌نانه‌ت له‌وه‌ گرنگ تر و سۆشیالیستی تره‌. خوازیاری یارمەتی، پشتیوانی و پارێزگاری و بایەخدانە بە هه‌ره‌وه‌زییه‌ کرێکارییه‌کان، بەتایبەت هه‌ره‌وه‌زییەکانی به‌رهه‌مهێنه‌ران ( به‌ گشت دابینکارییه‌ پێویسته‌کانه‌وه‌، بۆ نموونە ئازادی پەرەسەندن) لەلایەن ده‌وڵه‌وه‌ بووه‌. سەرمایەگوزارانی ئازاد (تایبەت)، ترسیان له‌ کێبركێ له‌ته‌ك هه‌ره‌وه‌زییه‌ کرێکارییه‌کاندا نییه‌، چونکه‌ سه‌رمایه‌داران ده‌زانن، که‌ کرێکاران، به‌ داهاتی که‌می خۆیانه‌وه‌، هیچ کات به‌خۆیان ناتوانن، به‌ ڕاده‌ی پێویست سه‌رمایه‌ کۆبکه‌نه‌وه‌، تاوه‌کو بتوانن ببنه‌ ڕکه‌به‌ری سه‌رچاوه‌ گه‌وره‌کانی چینی خاوه‌نکار … به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ره‌وه‌زییه‌ کرێکارییه‌کان له‌لایه‌ن دەسەڵاتەوە بایەخیان پێبدرێت و لە پشتیوانی بەرفراوانی دەوڵەت بەهرەمەند بن، ده‌ست به‌ خه‌بات دەکه‌ن و بەرە بەرە سه‌رمایه‌ی تایبه‌تی و کۆمپانییە (پیشه‌سازیی و بازرگانییەکان) دەگرنەدەست، بەم جۆرە بارودۆخه‌که‌ پێچه‌وانه‌ ده‌بێته‌وه‌ …. بۆیە سه‌رمایه‌داران بە کردەوە له‌ته‌ك ده‌وڵه‌تدا دەکەونە ڕکەبەری و بێگومان ده‌وڵه‌ت لە هەموو سەرمایەداران به‌هێزترە. [ لە دووتوێی پەرەگرافی داهاتوودا دەردەکەوێت، کە باکونین یارمەتی دەوڵەت بۆ هەرەوەزییە کرێکارییەکان وەك بەشێك لە گواستنەوە لە سەرمایەدارییەوە بۆ سۆشیالیزمی دەوڵەتی دەبینێ.]

کرێکار له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ دادەمەزرێتئه‌مه‌ بنچینەیە، بنه‌مای کۆمونیزمی ده‌سه‌ڵاتگەرایە، بنەمای سۆشیالیزمی ده‌وڵه‌تییه‌.کاتێك کە ده‌وڵه‌تێك دەبێتە تاکە خاوەن (مالك)– له‌ کۆتایی سه‌رده‌می ڕاگوزاریی پێویست بۆ پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه‌ و به‌بێ ئاڵوگۆڕێکی وەها له‌ ڕێکخستنی هه‌نووکه‌یی بۆرجوازی له‌ ده‌سه‌ڵاتدا، به‌ ڕێکخستنی ئاییندەی یه‌کسانی فه‌رمی بۆ هه‌مووان – دەگۆڕێت به‌ تاکە بانکدار، تاکە سه‌رمایه‌دار، تاکە بەرنامەداڕێژەر و تاکە به‌ڕێوه‌به‌ری گشت کاروبارە نیشتمانییەکان و بەخۆی تاکە دابه‌شگه‌ری ته‌واوی به‌رهه‌مه‌کان ده‌بێت. ئەمەی نموونەی باڵای بنچینه‌ی سەرەکیی کۆمونیزمی هاوچه‌رخه‌.

سەرچاوەی وەرگێڕانە فارسییەکەی : سایتی( کاوشگر) :

http://www.kavoshgar.org/Translations/Bakunin_SD.htm

ئەم وەرگێڕانە لەتەك دەقە ئینگلیزییەکەی بەراورد کراوە:

* دوو دێری دوایی ئەم پەرەگرافە لە وەرگێڕانە فارسییەکەدا ناهاتوون.