پرسیاره به‌رده‌وامه‌کان له‌مه‌ڕ ئه‌نارکیزم An Anarchist Frequently Asked Questions
به‌شی A – ئه‌نارکیزم چییه؟
شارستانی هاوچه‌رخ له‌ته‌ك سێ قه‌یرانی نه‌هامه‌تباردا ڕووبه‌ڕووه: (1) هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ، ڕاده‌ی ڕوو له زیادی هه‌ژاری، لانه‌وازی، تاوان، توندوتیژی، نامۆبوون، ئالووده‌یی به به‌نگگه‌ر و ئه‌لکول، لاوازبوونی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، ناده‌ربه‌ستی ڕامیاری، دابه‌زینی مۆرکه مرۆییه‌کان، هاتنه‌خواره‌وه‌ی پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نییه‌کان و هیتر؛ (2) تێکدان و وێرانکردنی زه‌مین و جوانی سروشت، که ژیانی بوونه‌وه‌ره‌کان به‌وه‌وه به‌ستراوه؛ و (3) زۆربوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌که کۆمه‌ڵکوژه‌کان، به‌تایبه‌ت چه‌که ناوه‌کییه‌کان.
بۆچوونه ئۆرتۆدۆکسه‌کان ، له‌وانه بۆچوونی “شاره‌زایان”، ده‌زگه‌ی ڕاگه‌یاندنه سه‌ره‌کییه‌کان و رامیاران به‌گشتی ئه‌م قه‌یرانانه له‌یه‌ك جیا ده‌که‌نه‌وه و هه‌ر یه‌که‌یان بۆ هۆکاری جیاواز ده‌گێڕنه‌وه، له هه‌وڵی له‌یه‌ك دابڕینی ئه‌م سیانه دان. ئه‌وه‌ی که ئه‌م “بۆچوونه ئۆتۆدۆکسه” بێ سه‌ره‌نجام ده‌بێت، ئاساییه، چونکه ئه‌م گرفتانه له باری ته‌شه‌نه‌کردندان. بێ گومان ئه‌گه‌ر ڕاسا و ڕێسایه‌کی تر نه‌گرینه به‌ر، نه‌هامه‌تییه‌ك یه‌خه‌مان ده‌گرێت چ به‌هۆی جه‌نگه وێرانگه‌ره‌کانه‌وه یا به هۆی وێرانکردنی ژینگه‌وه یا له ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی دڕنده‌گه‌رییه‌وه.
ئه‌نارکیزم به به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه له سه‌رچاوه‌ی هاوبه‌شی ئه‌م قه‌یرانانه، ڕێگه‌چاره‌ی هاوبه‌ش و په‌یوه‌ست ده‌خاته ڕوو. سه‌رچاوه‌ی هاوبه‌شی ئه‌م قه‌یرانانه که پایه‌ی بنچینه‌یی ده‌سه‌ڵاتی قوچکه‌یی (hierarchical authority ) ئه‌وه‌ی که گشت پێکهاته سه‌ره‌کییه‌کانی کۆمه‌ڵگه “شارستانی”یه‌کان له‌سه‌ری وه‌ساون – چ سه‌رمایه‌داریی و چ “کۆمونیست“- پێك ده‌هێنێت، شتێك نییه بێجگه له چین و پایه‌به‌ندی پێگه‌کان. له‌به‌ر ئه‌مه شیکردنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نارکیسته‌کان له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت، که ته‌واوی ده‌زگه‌کان (ڕێکخراوگه‌لێك که خوازیاری ناوه‌ندێتی ده‌سه‌ڵاتن له لووتکه‌ی پێکهاته‌کاندا) له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م بنچینه‌یه داڕێژراون، له‌وانه کۆمپانیاکان، دامه‌زراوه‌ی کارگێڕی- ده‌وڵه‌تی، سوپا، باڵه رامیارییه‌کان، ده‌زگه ئایینییه‌کان، دانشگه‌کان و هیتر. پاشان ئه‌وه ده‌ستنیشان ده‌کات، که په‌یوه‌ندی توندوتۆڵی ده‌سه‌ڵاتداران به‌و جۆره پله‌وپایه‌به‌ندییه چ کاراییه‌کی نیگه‌تیڤ له‌سه‌ر تاکه‌کان، کۆمه‌ڵ و فه‌رهه‌نگ داده‌نێت. له ( به‌شی A وE ) هه‌وڵ ده‌ده‌ین تا سه‌رنجێك بخه‌ینه سه‌ر شیکردنه‌وه و توێژینه‌وه‌ی ئه‌نارکی له‌و پله‌وپایه‌به‌ندییه‌ی ده‌سه‌ڵات و کاراییه نیگه‌تیڤه‌کانی.
به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاو بێت، که ئه‌نارکیزم ته‌نیا ڕه‌خنه‌یه‌ك له “نیگه‌تیڤی” و “وێرانگه‌ری” شارستانی هاوچه‌رخ نییه. به‌ڵکو پێشنیارێکه بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد. ئێما گۆڵدمان Emma Goldman “پرسی ئه‌نارکیزم” ئاوا ده‌رده‌بڕێت : “ پرسێك که ئه‌وڕۆکه ئێمه له‌ته‌کیدا ڕووبه‌ڕووین، ئه‌وه‌یه چۆن به‌خۆمان بین و له کاتی یه‌کێتی له‌ته‌ك که‌سانی تر و هه‌ستکردن له‌ته‌ك که‌سه‌کانی تردا، تایبه‌تمه‌ندی چۆنییه‌تی خۆمان بپارێزین. “ [Red Emma Speaks , pp. 158-159 ] به واتایه‌کی تر، چۆن ده‌توانین کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك چێ بکه‌ین، که تێیدا لێهاتووییه‌کان و پێداویستی که‌سه‌کان بهێنرێنه دی، به‌ڵام نه‌ك به نرخی ژێرپێخستنی لێهاتوویه‌کان و پێداویستییه‌کانی که‌سانی تر! بۆ گه‌یشتن به‌م داخوازییانه، ئه‌نارکیسته‌کان ئاره‌زووی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ده‌که‌ن، که تێیدا له بری کۆنترۆڵ “له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه “ به‌هۆی پایه‌به‌ندی قوچکه‌ییی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندانه، کاروباری مرۆڤایه‌تی، به‌پێی قسه‌ی بێنیامین ترکه‌ر Benjamin Tucker “ له ڕێگه‌ی که‌سه‌کان یا ئه‌نجومه‌نه خۆبه‌خشيکانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت. “ [Anarchist Reader , p. 149] له کاتێکدا که له ( به‌شی I و J )ده‌چینه سه‌ر ڕۆشنکردنه‌وه‌ی پێشنیاره پۆزه‌تیڤه‌کانی ئه‌نارکیزم له‌مه‌ڕ به‌رپاکردنی وه‌ها کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك – کۆنترۆڵ له “خواره‌وه‌ڕا بۆ سه‌ره‌وه”، له به‌شه سه‌ره‌تاییه‌کانیدا کرۆکی سازێنه‌رانه‌ی ئه‌نارکیزمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت. کڕۆکی سازێنه‌ر و پۆزه‌تیڤی ئه‌نارکیزم ته‌نانه‌ت له ڕه‌خنه‌یدا له شێوه‌کاره ناته‌واوه‌کانی مارکسیزم و ”لیبرالیزم”ی ده‌ستی راستی به ئاشکرا ده‌رده‌که‌وێت. (به‌شی F و H )
هه‌روا که کلیفۆرد هارپه‌ر Clifford Harper ده‌ڵێت: “ [1] ئه‌نارکیزم، کاتێك که له ڕه‌یشه‌وه بناسرێت، هه‌روه‌ك گشت بۆچوونه گه‌وره‌کان، زۆر ساده‌یه – مرۆڤه‌کان له لوتکه‌ی شکۆ و گه‌وره‌یی دان، کاتێك که ئازادانه دوور له فه‌رمانڕه‌وایی ده‌ژین و له‌بری فه‌رمان وه‌رگرتن، له‌نێوان خۆیاندا بڕیار ده‌ده‌ن. “ [Anarchy: A Graphic Guide , p. vii] به‌هۆی داخوازی ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه بۆ فراوانکردنی ئازادی کۆمه‌ڵایه‌تی تا دوا پله‌ی گونجاو، ئه‌وان خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌زگه خه‌ڵك سه‌رکوتگه‌ره‌کانن:
”کۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد له رامیارییه‌کان و ده‌زگه سه‌پێنراوه‌کان، که به‌ربه‌ستی به‌رده‌م پێشکه‌وتنی مرۆڤایه‌تین، داخوازی هاوبه‌شی گشت ئه‌نارکیسته‌کانه.“ [Rudolf Rocker, Anarcho-Syndicalism , p. 9]
هه‌روه‌ك چۆن ده‌بینین، ته‌واوی ده‌زگه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای پایه‌به‌ندییه قوچکه‌ییکان(hierarchy) پێكهاتوون و خووی سه‌رکوتگه‌رانه‌یان ڕاسته‌وخۆ له‌م پایه‌به‌ندیانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
ئه‌نارکیزم تیۆرییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی- ئابووری و ڕامیارییه، به‌ڵام هیچ کات ئادیۆلۆژیا نییه. ئه‌م جیاوازییه زۆر گرنگه. به شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی، تیئۆری واته تۆ خاوه‌نی هزرێکی. له کاتێکدا له ئایدیلۆژیادا هزر خاوه‌نی تۆیه. ئه‌نارکیزم په‌یکه‌ره‌یه‌که له هزره‌کان، به‌ڵام شاییسته‌ی گونجان(flexible )ن، به‌رده‌وام له باری پێگه‌ییین و ڕه‌وتاندندایه و هه‌رده‌م به ڕووی زانیاری تازه‌دا کراوه‌یه. به‌و جۆره‌ی که له‌ته‌ك گۆڕان و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه، ئه‌نارکیزمیش پێش ده‌که‌وێت و هه‌ڵده‌کێشێت. له به‌رامبه‌ردا، ئایدیۆلۆژی کۆمه‌ڵه بۆچوونێکی “نه‌گۆر”ه، که خه‌ڵکی ده‌مارگیرانه باوه‌ڕییان پێیه‌تی و به‌گشتی نکۆڵی له ڕاستی و گۆران ده‌کات. ته‌واوی ئه‌و بۆچوونه “نه‌گۆرانه” سه‌رچاوه‌ی سه‌رکوت و ناکۆکین، له هه‌وڵی خۆسه‌پاندن و توانه‌وه‌ی که‌سه‌کانه له خۆیدا. به چاوپۆشی له‌وه‌ی ئه‌و ئایدیۆلۆژیایه (لێنینیزم) بێت یا بابه‌تگه‌رایی، لیبرالیزم “ئازادیخوازی” یا هه‌ر شتێکی تر، ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که هه‌موویان سه‌ره‌نجامێکی چونیه‌کیان هه‌یه: له‌ناوبردنی که‌سانی ڕاستینه له‌ژێر ناوی باوه‌ڕدا. باوه‌ڕێك که به‌گشتی به‌رژه‌وه‌ندی ژماره‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتدار له‌به‌رچاو ده‌گرێت، یا به‌و جۆره‌ی که باکۆنین Michael Bakunin ده‌ڵێت :
“ تاکو ئه‌وڕۆکه مێژووی مرۆڤایه‌تی ته‌نیا وێنایه‌كی به‌رده‌وامی قوربانیبوونی ملیۆنه‌ها مرۆڤی بێ‌تاوان له سایه‌ی شانازی بێبنه‌مای خوا، وڵات، تواناداری ده‌وڵه‌ت، شانازی نه‌ته‌وه‌یی، مافی مێژوویی، ئازادی رامیاری، خۆشگوزه‌رانی گشتیدا بووه. “ [God and the State , p. 59]
دۆگماکان مه‌رگ و به‌سته‌ڵه‌ك له جومگه‌کانیاندایه و به گشتی کاری چه‌ند “په‌یامبه‌ر”ێکی مردووی ئایینی یا سیکیولاریستن، که په‌یڕه‌وانیان وه‌ك به‌رد له باوه‌ڕه‌کانیان بتیان چێکردووه. ئه‌نارکیسته‌کان ده‌یانه‌وێت مرۆڤی زیندوو، مردووان کفن بکا و بتوانێت درێژه به ژیانی خۆی بدات. مرۆڤی زیندوو ده‌بێت فه‌رمانڕه‌وایی مردووه‌کان بکات، نه‌ك پێچه‌وانه‌وه‌که‌ی. ئایدیۆلۆژییه‌کان دوژمنی سه‌رسه‌ختی بیری ڕه‌خنه‌گرانه و ئازادیخوازین… به په‌رتوکێکی پڕ له فه‌رمان و “وه‌ڵام” له “لێپرسراوه‌تی” و خۆبیرکردنه‌وه دوورمان ده‌خه‌نه‌وه!
ئێمه به ئاماده‌کردنی ئه‌م FAQ له‌مه‌ڕ ئه‌نارکیزم به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی “ڕاست” نین و نامانه‌وێت په‌رتووکێکی نوێ له یاساکان بخه‌ینه ڕوو. ئێمه له‌م FAQ دا کورته‌یه‌ك له‌مه‌ڕ ڕابوردووی ئه‌نارکیزم ڕوون ده‌که‌ینه‌وه، به‌ڵام فره‌تر پێ له‌سه‌ر چوارچێوه هاوچه‌رخه‌کانی داده‌گرین و ئه‌وه‌ی بۆچی ئه‌وڕۆکه ئێمه ئه‌نارکیستین. ئه‌م FAQ هه‌وڵێکه بۆ به‌ئاگاهێنانی هه‌ستی بیرکردنه‌وه و شیکردنه‌وه و لێکدانه‌وه له ده‌روونی ئێوه‌دا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه له دووی ئایدیۆلۆژییه‌کی نوێ ده‌گه‌ڕێن، ئه‌نارکیزم به که‌ڵکی ئه‌نگۆ نایێت.
ئه‌گه‌ر چی ئه‌نارکیسته‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا که‌تواری و لۆژیکی بن، به‌ڵام په‌سه‌ند “معقول” نین. مرۆڤه “په‌سه‌نده‌کان” به شێوه‌ی ناڕه‌خنه‌یی هه‌رچی که “شاره‌زایان” و “ده‌سه‌ڵاتداران” به “ڕاست” بزانن، وه‌ری ده‌گرن و سه‌ره‌نجام هه‌میشه کۆیله ده‌بن. وه‌ك باکۆنین ده‌ڵێت ئه‌نارکیسته‌کان ده‌زانن که :
“ مرۆڤ ته‌نیا کاتێك به‌هێزه، که بتوانێت پێ له‌سه‌ر راستییه‌کانی دابگرێت، ئه‌وه‌ش کاتێکه که کارکرد و گوته‌کانی له ده‌روونی خۆیه‌وه سه‌رچاوه بگرن، ئه‌وسا له هه‌ر هه‌لومه‌رجێکدا بێت، ده‌زانێت چی بکات و چی بڵێت. بۆی هه‌یه تێكبشکێت، به‌ڵام هه‌رگیز شه‌رم له خۆده‌ربڕین و داننان به هۆیه‌کانی تێکشانی ناکات. “ [quoted in Albert Meltzer, I couldn’t Paint Golden Angels , p. 2]
ئه‌وه‌ی باکۆنین ڕوونی ده‌کاته‌وه، وزه‌ی هزری سه‌ربه‌خۆیه، که هه‌مان وزه‌ی ئازادییه. ئێمه هانتان ده‌ده‌ین تا “په‌سه‌ند” نه‌بن و کوێرانه وته‌ی که‌سانی تر وه‌رنه‌گرن. به خۆتان بیر بکه‌نه‌وه و هه‌نگاو بنێن!
دوا خاڵ ئه‌وه‌یه که به دڵنیاییه‌وه ئه‌م (FAQ ) دوا قسه نییه له‌مه‌ڕ ئه‌نارکیزم. له‌وانه‌یه زۆربه‌ی ئه‌نارکیسته‌کان له‌ته‌ك ئه‌وه‌ی که لێره‌دا نووسراوه ناکۆك بن و کاتێك که مرۆڤه‌کان به‌خۆیان بیر بکه‌نه‌وه شتێکی وا شیاوی له‌به‌رچاو گرتنه. ته‌واوی ئه‌وه‌ی که ئێمه ده‌مانه‌وێت، ئه‌وه‌یه که بۆچوونه پاییه‌کانی ئه‌نارکیزم دیاری بکه‌ین و شیکردنه‌وه و توێژینه‌وه‌ی خۆمان له‌مه‌ڕ بابه‌تگه‌لی دیاریکراو بخه‌ینه ڕوو.
ترۆتسکی زۆر ناڕازییه*
نوسینی: ئیما گۆلدمان
وه‌رگێڕانی له فه‌ره‌نسیه‌وه: سه‌لام عارف
بڵاوکراوه‌ی (Vanguard) بڵاوکراوه‌یه‌کی مانگانه‌ی ئه‌نارکی بوو له -New York- ده‌رئه‌چوو، وا بڕیار بوو ئه‌م گاڵته‌پێکردنه pamphlet له ژماره‌ی مانگیjuillet 1938دا بڵاوبکرێته‌وه، به‌ڵام له‌به‌رته‌سکی بواری بڵاوکردنه‌وه، به نیوه‌ناچڵی بڵاوکرایه‌وه، وا ئێستا هێناومه‌ته‌وه به‌رده‌ست، به‌و هیوایه‌ی بره‌وی پێبده‌م و به‌مجۆره بڵاویبکه‌مه‌وهE.G.
ترۆتسکی گومانی له‌وه‌دا نه‌هێڵاوه‌ته‌وه‌و، ڕای وایه، که هه‌رچی ڕه‌خنه‌یه‌ك له‌ڕۆڵی ئه‌وبگیرێت له کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی (کرۆنشتات)دا ده‌بێته هانده‌رو هێز بۆ (ستالین) ترۆتسکی نایه‌وێت له‌وه تێبگات و بیهێنێته پێشچاوی خۆی، که هه‌موو که‌سێك ئه‌توانێت ڕقی له پاشا دڕنده‌که‌ی (کرملین)بێت و له‌هه‌مان کاتیش‌دا ڕه‌خنه له‌ڕۆڵی دڕندانه‌ی ئه‌و بگرێت له‌کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی (کرۆنشتات)دا به‌بیروبۆچوونی من، هیچ جیاوازیه‌کی ڕیشه‌یی نییه له‌نێوان ئه‌و دووانه‌دا (ترۆتسکی) و (ستالین) هه‌ردووکیان خۆبه‌خشانه، لایه‌نگرو خزمه‌تکاری سیستمێکی دیکتاتۆرین ته‌نها ئه‌وه هه‌یه ئه‌میان (ترۆتسکی) له ده‌سه‌ڵاتدا نه‌ماوه، ئه‌وه‌ش بۆی بووه به خێروبه‌ره‌که‌ت داباریوه به‌سه‌ریدا، هه‌رچی خێرخوازی و پیاوچاکی و ده‌ست ودڵفراوانی هه‌یه به‌ر ئه‌میان که‌وتووه، پێچه‌وانه‌که‌شی به‌ر ئه‌ویان (ستالین) که‌وتووه، چونکه هێشته‌هه‌ر له‌ده‌سه‌ڵاتدایه، ئیتر له‌به‌رئه‌وه پیاوخراپه، هیوادارم، که وانه‌زانرێت من به‌وجۆره به‌رگری له‌سه‌روه‌رانی ڕوسیا ده‌که‌م نه‌خێر من دژی ئه‌وانم
ئه‌رکمه بڵێم (ستالین) له ئاسمانه‌وه نه‌هاتووه‌و چه‌وسانه‌وه‌و سته‌می له‌گه‌ڵ خۆی هاوردبێت و بووبێته مایه‌ی داخوحه‌سره‌تی گه‌لی ڕوسی، ئه‌وه‌یان (ستالین) خۆی به‌به‌خته‌وه‌ر ئه‌زانێت و بسکه‌ی سمێڵی دێت، که به‌بێبه‌زه‌ی وبه دڕندانه‌ترین شێواز به‌رده‌وامی ئه‌دات به خونه‌ریتی به‌لشه‌فی و بۆته سه‌رکاروانی ئه‌و پرۆسه‌یه، واته (چه‌وسانه‌وه‌و داپڵۆسین) سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و کاته، که (لینین) و حزبه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌ده‌ست و جه‌ماوه‌ر مه‌حرومکرا له شۆڕشه‌که‌ی، ئه‌و ده‌مه ده‌ستکرا به دروستکردنی پسپۆڕی و دروستکردنی جیاوازی له‌بواری دابه‌شکردنی جێگه‌ی نیشته‌جێبوون و بڤه‌کردنی ئازادی سیاسی، ڕاونان و داپڵۆسین و کوشتن کرایه خۆراکی ڕۆژانه‌و تا ئیسته‌ش هه‌ربه‌رده‌وامه، ڕاسته، سه‌ره‌تا ئه‌و داپڵۆسینه هه‌موو ئه‌ندامانی حزبی نه‌گرته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه، هیچ له‌و ڕاستیه ناگۆڕێت، که زۆر له کۆمونیسته‌کان له‌زه‌بری ئه‌و گورزه قوتار نه‌بوون، زۆریان به‌ناوی حه‌وانه‌وه ڕه‌وانه‌ی که‌مپه قه‌ڵه‌باڵغه‌کانکران(Chliapnikov)ڕه‌وانه‌ی قه‌فقازکران(Alexandra Kollantai) ده‌ستبه‌سه‌رکران و، هه‌موو به‌رهه‌ڵستکاره‌کان (مه‌نشه‌فیکه‌کان-سۆسیالیسته شۆڕشگێڕه‌کان-ئه‌نارکیسته‌کان-ڕۆشنبیره لیبراله‌کان) له به‌ندیخانه‌ی(Tcheka) به‌ندکران و کوژران، زۆری‌تریش دوورخرانه‌وه بۆشوێنه دووره‌کان، وه‌ك سیبریا تا له‌وێ حوکمی مردنی هێدی هێدی ته‌واوبکه‌ن.
من هیچ لارییه‌کم له‌وه نییه، که دیکتاتۆریه‌ت له‌سه‌ر ده‌ستی (ستالین)دا دڕنده‌تر بووه، به‌ڵام ئه‌وه هیچ له‌وڕاستیه ناگۆڕێت ، که(ترۆتسکی) له دراما شۆڕشگێڕیه‌که‌دا، ئاکته‌رێکی خوێنڕێژی (کرۆنشتات) بووه، ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌ش خۆێناویترین ئه‌ڵقه‌ی ئه‌و درامایه بوو.
دوو ژماره‌ی مانگی Février و Avrilی New intarnationalی (ساڵی1938)م له‌به‌رده‌ستدایهNe intarnational ئۆرگانی ڕه‌سمی ترۆتسکیيه، له‌و دوو ژماره‌یه‌دا چه‌ند بابه‌تێکی (G.Wright)ی تیادایه، ئه‌و زه‌لامه یه‌کێکه له سه‌رکاره‌کانی ئه‌و ئۆرگانه، ئه‌و له ترۆتسکی خۆی ترۆتسکیتره، هه‌موو تێکسته‌کانی بۆ به‌درۆخسته‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌یه، که ترۆتسکی پێتاوانبارکراوه له‌مه‌سه‌له‌ی کرۆنشتاتدا، ئه‌و هه‌ر قسه‌کانی سه‌روه‌ره‌که‌ی واته (ترۆتسکی) ئه‌جوێته‌وه، دۆکیومۆنته‌کانیشی دۆکیومۆنتی ده‌ستی یه‌که‌م نین، چونکه ئه‌و 1921 له ڕوسیا نه‌بووه، هه‌ربۆیه من وای به باش ئه‌زانم، له‌و رووه‌وه گرنگی بده‌م به قسه‌وباسه‌کانی (ترۆتسکی) خۆی، هه‌رهیچ نه‌بێت، ئه‌وخۆی به‌شداری ئه‌و ڕه‌شه‌کوژیه‌ی کردووه‌و فه‌زڵ وشانازیه‌که‌شی بۆخۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه، بابه‌ته‌کانی Wright ورده‌کاریان تیادا نییه، جگه‌له‌وه پڕیشن له‌هه‌ڵه‌ی کويرانه، له‌به‌رئه‌وه هه‌رچیه‌کم کردووه، ئه‌بێت په‌رده‌یان له‌سه‌رلابده‌م ، بۆئه‌وکاره، سه‌ره‌تا هه‌وڵئه‌ده‌م بزانم به‌ڵگه‌و بیانووه هزریه‌کانی سه‌روه‌ره‌که‌ی ئه‌و زه‌لامه چین؟
John G.Wrightله هیچی نه‌بوو (Alexandre Berkman) تاوانبار ئه‌کات، که گوایه سۆسیالیسته شۆڕشگێڕه‌کان ساڵی 1921 له پراگ نوسینێکیان نوسیوه به‌ناوی ڕاستی ده‌رباره‌ی ڕوسیا، ئه‌و کردوویه‌تی به سه‌رچاوه هه‌موو زانیاریه‌کانی له‌وێوه وه‌رگرتووه بۆ نوسینی (ڕاپه‌ڕینی کرۆنشتات).
ئه‌و (ئه‌لکسندر) تاوانبار ئه‌کات، که (که‌سێکی دووڕووی په‌چه‌پۆشه، ئه‌وشتانه‌ی وه‌ریان ئه‌گرێت، دوای ڕتوشکردنیان، بڵاویان ئه‌کاته‌وه، که گوایه بیرکردنه‌وه‌ی خۆیه‌تی) ژیان و ڕه‌فتاری (ئه‌لکسندر) وه‌های کردووه، که خاوه‌نی بیرکردنه‌وه‌ی خۆی بێت و تێکۆشه‌رێکی کارامه‌ش بێت، ئه‌و گشت ژیانی خۆی کردبووه قوربانی ئایدیاله‌که‌ی، ئه‌وه‌ی ئه‌وی ناسیبێت شایه‌تی ئه‌وه ئه‌دات، که ئه‌و که‌سێکی بێوه‌ی و نێتپاکبووه، له‌هه‌مان کاتیش‌دا نوسه‌رێکی باشیش بووه (1).
کۆمونیستێکی مامناوه‌ندی به‌وه‌فا بۆ (ترۆتسکی) یان (ستالین) ئه‌رکیه‌تی له‌ئه‌ده‌بی ئه‌نارکی بزانێت، هه‌روه‌ك چۆن کاسۆلیکێ‌ك Voltair یان Tomas Pain ئه‌ناسێت، له‌به‌ر هیچ نا له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌خۆیه‌وه دۆ و دۆشاو تێکه‌ڵ نه‌کات، یان شته‌کان فڕێنه‌داته ناو ئاگرێکه‌وه، تا ئه‌و کۆمونیسته مامناوه‌ندیيه بتوانێت داهێنانێکی کۆمونیستانه بکات، پێویسته شاره‌زای هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ره‌که‌ی بێت، ئه‌وکاته داخی دڵی خۆیپێبڕێژێت، به‌ڕای من هه‌ڵوێستی ئه‌و زه‌لامه به‌رامبه‌ر (ئه‌لکسندر) زیاتر له که‌مزانیاریه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتووه، ئه‌و ته‌واو بێ‌ئاگا بوه له‌وه که (ئه‌لکسندر) به درێژایی ته‌مه‌نی پەڕاوە‌یه‌کی به‌رباخه‌ڵی پێ‌بوو، ته‌نانه‌ت ئه‌و چوارده‌ساڵه‌ش، که تاڵاوی به‌ندیخانه‌یWesternی ئه‌چێشت له‌ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتوه‌کان، ئه‌و -23-مانگه‌ش که‌له ڕوسیا ماینه‌وه ئه‌و پەڕاوە‌یه‌ی هه‌ربه‌ده‌سته‌وه بوو، هه‌رچیه‌کی بنوسیایه بۆ منی ئه‌نارد، له‌و پاپۆڕه‌شدا S.S.Bufordهه‌موو شتێکی ئه‌نوسی، ئه‌وانه‌ی له پەڕاوە‌که‌یدا ئه‌ینوسین، نه‌ك هه‌رسه‌رچاوه‌ی نامیلکه‌که‌ی بوو ده‌رباره‌ی کرۆنشتات، به‌ڵکو بووه که‌ره‌سه‌یه‌کی ئه‌فسانه‌ی به‌لشه‌فی، به‌ڕاستی سوکی وگرگنیيه، که ئه‌و تاوانباربکرێت، که قسه‌وباسه‌کانی (فۆرمه‌له‌کراو و هه‌ڵبه‌ستراون)و له کتێبی سۆسیالیسته شوڕشگێره‌کانه‌وه وه‌رگیراون
فه‌نتازی تاوانبارکردنی (بیرکمان) وه‌های له Wrightکردووه ئه‌وه له‌بیربکات، که جه‌نه‌راڵ (Kozlovsky) له کرۆنشتات بووه، ئه‌و ده‌مه ترۆتسکی له‌وێ دایمه‌زراندبوو، وه‌ك پسپۆڕێکی بواری تۆپهاویشتن.
له کتێبی (ڕاپه‌ڕینی کرۆنشتات) لاپه‌ڕه-15-براده‌ره دێرینه‌که‌م (برکمان) نوسیویه‌تی کۆنه جه‌نه‌راڵ (Kozlovsky) له کرۆنشتات بوو، ئه‌وده‌مه ترۆتسکی له‌وێ دایمه‌زراندبوو، وه‌ك پسپۆڕێکی تۆپهاویشتن، که‌چی ئه‌وه‌تا ئه‌وان ئه‌ڵێن هیچ ڕۆڵێکی نه‌بینیوه له ڕوداوه‌کانی کرۆنشتاتدا (Zinoviev) ئه‌وده‌مه ئه‌و ڕاستیيه‌ی خستۆته‌ڕوو، که ئه‌و جه‌نه‌راڵه له کرۆنشتات بووه به فه‌رمانی ترۆتسکی له 4/ مارسی1921 له کاتی کۆنگره‌ی نا ئاسایی سۆڤیه‌تی پترۆگراد، که تایبه‌ت بوو بۆ چاره‌نوسی کرۆنشتات، ئه‌وکاته (زینۆڤیڤ) باسی ئه‌وه ئه‌کات، که‌ئه‌و جه‌نه‌راڵه ده‌سته‌گوڵی ترۆتسکی بوو له کرۆنشتات، به‌ڵام پیربووه به‌ده‌ستی خۆی هیچی پێناکرێت، ئه‌وده‌مه ئه‌و جه‌نه‌راڵه‌و ده‌ستوپێوه‌نه‌که‌ی بۆ ڕووڕه‌شکردنی ده‌ریاوانه‌کان، پروپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یانئه‌کرد، که ئه‌فسه‌ره سپیه‌کان له پشتی ده‌ریاوانه‌کانه‌وه‌ن به ده‌ستی ئه‌وان ئه‌جوڵێن (ئه‌لکسندر برکمان) باسی ئه‌وه‌ئه‌کات ، که ده‌ریاوانه‌کان به‌و پروپاگه‌ندانه هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێن و نایانه‌وێت ببنه نۆکه‌ری ئه‌و جه‌نه‌راڵه، هه‌موو ئازوقانه‌ش ڕه‌تده‌که‌نه‌وه، که (Victor Tchernov) پێشڕه‌وی باڵی ڕاسته‌ڕوی سۆسیالیسته شۆڕشگێڕه‌کان له پاریسه‌وه پێشکه‌شیانی ئه‌کات.
ترۆتسکیه‌کان واباسی هاتوهاواری ده‌ریاوانه‌کان ئه‌که‌ن، که هه‌ستوونه‌ستێکی بۆرژوازیانه‌یه، ئه‌و بیروبۆچونه‌ی ترۆتسکیه‌کان ده‌رباره‌ی به‌رامبه‌ره به‌رهه‌ڵستکاره‌کانیان ته‌نها ته‌ڵه‌بازی و زۆره ملێیه بۆ تێکشکاندنی بزوتنه‌وه‌ی کارگه‌ران و به‌شێکیشه له تاکتیکه پیرۆزه‌کانی به‌لشه‌فیزم، بۆئه‌وه‌ی لای خوێنه‌ر ئاشکرابێت و ئه‌و تاوانبارکردنه‌ی ده‌ریاوانه‌کانی کرۆنشتات پوچه‌ڵ بکرێنه‌وه، ئه‌و بانگه‌وازه‌ی ده‌ریاوانه‌کان به نموونه ئه‌هێنمه‌وه، ئه‌و بانگه‌وازه 6ی مارسی1921له ڕادیۆوه ئاڕاسته‌ی کارگه‌رانی دنیا کراوه(مه‌سه‌له‌که‌مان ڕه‌وایه، ئێمه دۆستانی ده‌سه‌ڵاتی کارگه‌رانین، نه‌ك ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌کان، ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی جه‌ماوه‌ری کارگه‌رانداین بۆ سۆڤیه‌ته‌کان، ئستا سۆڤیه‌ته‌کان بوکه‌سه‌ماکه‌ره‌ی ده‌ستی حزبی کۆمونیستن، حزبی کۆمونیست خۆی که‌ڕکردوه له ئاستی داواکاریه‌کانمادا، هه‌میشه وه‌ڵامیان داوینه‌ته‌وه به چه‌کی ده‌ستڕێژ(…) هاوڕێیان ئه‌وان نه‌ك هه‌ر هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن بۆته پیشه‌یان، به‌ڵکو به تۆپزیش موخه‌نه‌کن، جیاوازی ئێمه‌و ئه‌وان زۆر ساده‌و ئاساییه (…) له کرۆنشتات ده‌سه‌ڵات وابه‌ده‌ست-ده‌ریاوانه‌کان و سه‌ربازه‌کان وکرێکاره شۆڕشگێڕه‌کانه‌وه، نه‌ك به‌ده‌ست دژه شۆڕشگێڕه‌کانه‌وه به پێشڕه‌ویی جه‌نه‌راڵ (Kozlovsky) ڕادیۆی مۆسکۆ هه‌وڵی زۆری‌دا له‌خشته‌تان ببات، دوامه‌که‌ون وه‌رنه ناو ڕیزه‌کانمانه‌وه، په‌یوه‌ندیمان پێوه بکه‌ن داوا له نوێنه‌ره‌کانتان بکه‌ن، بێن سه‌ردانمان بکه‌ن له کرۆنشتات، ته‌نها نوێنه‌ره‌کانتان ئه‌توانن ڕاستیه‌کانتان پێبڵێن، ئه‌و درۆ هه‌ڵبه‌ستراوانه‌ش پوچه‌ڵبکه‌نه‌وه ، که ده‌کرێن ده‌رباره‌ی ، ئه‌و نانه که فیلندا ده‌یبخه‌شێت، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی یارمه‌تیه‌کانی تر، ئه‌و نان و یارمه‌تیانه به پێی گرێبه‌ستێك ده‌برێت به‌ڕێوه، بژی پرۆلیتاریا و جووتیاری شۆڕشگێڕ، بژی ئه‌و سۆڤێتانه که به ئازادی هه‌ڵبژێراون).
ده‌ریاوانه‌کان داوایان له کرێکارانی دنیا ئه‌کرد، نوێنه‌ره‌کانیان بنێرن، تا له درۆهه‌ڵبه‌ستراوه قیزاویه بێبنه‌ماکانی میدیای سۆڤیه‌تی تێبگه‌ن.
کاتێك که‌سێك ناڕه‌زایی خۆی ده‌رئه‌بڕێت به‌رامبه‌ر مه‌رگه‌ساته‌که‌ی کرۆنشتات، ئیتر (لیۆن ترۆتسکی) شێتگیر ئه‌بێت و وا باسی ئه‌و مه‌رگه‌ساته ئه‌کات که (ئه‌ڵقه‌یه‌که له مێژووی په‌یوه‌ندی نێوان شاری پرۆلیتاری و شارۆچکه‌ی ورده بۆرژوا) به‌و جۆره باسه‌ش ڕازینابێت و له‌سه‌ری ئه‌ڕوات و ئه‌ڵێت حه‌ڤده ساڵ تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌دا، گه‌ر مه‌به‌ستێکی پیس له پشت ئه‌و باسه‌وه نییه ، بۆ تاوه‌ناتاوێك ئه‌و قسه‌وباسه ده‌هێنرێته‌وه گۆڕێ، ئه‌و ئه‌یه‌وێت بڵێت ئێمه‌ومانان نیازمان پیسه و گه‌ره‌کمانه ئه‌و ته‌وژمه شۆڕشگێڕه، واته پرۆلیتاریای شار له‌که‌دار بکه‌ین، نه‌خێر ئێمه‌ومانان ئه‌وه باش ئه‌زانین، که ئه‌و ته‌وژمه شۆڕشگێڕه هیچ کات خۆی شلنه‌کردووه بۆ دوژمن هه‌میشه چاره‌سه‌ری مامناوه‌ندیشی ڕه‌تکردۆته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئه‌زانین، که نوێنه‌ری پاشه‌ڕۆژیشه.
ئێمه هه‌میشه دژی دیکتاتۆر به‌رگریمان له‌وکردووه، له‌به‌رئه‌وه به‌مافی خۆمانی ده‌زانین، که پرسیاری لێبکه‌ین ئه‌و ڕۆڵی چیبوه له‌و ڕوداوانه‌دا؟یان پرسیاری ئه‌وه‌ی لێبکه‌ین، ئه‌وکاته‌ی ئه‌و له‌ده‌سه‌ڵاتدا بوو، ئه‌و مێتۆدانه چی بوون، که به‌کاریهێناون له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه، که بیر و بۆچونه‌کانی ئه‌میان به‌ڕاستییه ڕه‌هانی ناو ئینجیل نه‌زانیوه ؟ به‌ڕاستی نه‌فامیه، گه‌ر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بکرێت، که ئه‌و به‌ڕاستی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بداته‌وه، چونکه ئه‌و نه‌ئه‌یه‌وێت ڕاستیه‌کانی ئه‌وسه‌رده‌مه بزانرێت، نه‌ئه‌شیه‌وێت پشتی براده‌ره‌کانی بدات له‌زه‌وی، به‌ڵام ئه‌و ئه‌وه په‌رده‌پۆش ناکات و ئه‌ڵێت(منیش پیاوێك بووم گوناه و هه‌ڵه‌ی زۆرمکردوه، براده‌ره‌کانیی خۆمم کوشتوه، یان فه‌رمانی کوشتنیانم ده‌رکردووه) ڕاسته ئه‌وه‌ی ئه‌وکردویه‌تی، گه‌یشتن بوه به پله‌وپایه‌کی به‌رز، مه‌گه‌ر هه‌ر پێغه‌مبه‌ره مه‌زنه‌کان توانیبێتیان بگه‌نه ئه‌و لوتکه‌یه (ترۆتسکی) هێزو جه‌سوری خۆی ناشارێته‌وه، وه‌ها خۆی پیشان ئه‌دات، که ئه‌و نه‌ك هه‌ر بڕیاره‌کانی وردوکامڵ بوون، به‌ڵکو توانای ئه‌وه‌شی هه‌یه، که ده‌می ئه‌و شێت و شه‌یتانانه‌ش دابخات، که ئه‌م به‌خوا نازانن، وائه‌زانن ئه‌میش په‌ڕپوته‌و قاچه‌کانی له‌قوڕ دروستکراون، ئه‌گه‌ری داته‌پینی زۆره.
ترۆتسکی گاڵته‌جاڕی ئه‌کرد به‌و به‌ڵگه‌نامانه، که ده‌ریاوانه‌کان و که‌سانی ناو ڕووداوه‌کان نووسیبوویانن، ئه‌و ئه‌و نووسراوانه‌ی ناونابوو(نووسراوه ساخته‌کان) ئه‌و نووسراوانه به‌رهه‌می بینین و بیستنی هه‌واڵی ئه‌و گه‌ماڕۆ تۆقێنه‌ره بوون، لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه با ئه‌و نووسراوانه (نووسراوی ساخته)ش بووبن وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت، ئه‌ی بۆ داینه‌گرتنه خواره‌وه؟خۆ هه‌رهیچ نه‌بێت ئه‌و نووسراوانه یارمه‌تی خوێنه‌ری ئه‌دا له‌ڕاستی ڕووداوه‌کان تێبگه‌ن، جگه‌له‌وه ئه‌بوونه یارمه‌تییه‌ك بۆخۆشیان ئه‌وکاته به باشی تێئه‌گه‌یشتن خۆیان چیانکردووه و بایی چه‌ندیشن، دادگا بۆرژوازیه‌کان ئه‌و مافه ئه‌ده‌ن به تاوانبار، که بۆ به‌رگریکردن له خۆی به‌ڵگه‌نامه ئاماده‌بکات، که‌چی ئه‌و مافه لای ترۆتسکی حه‌رام بوو ئه‌و هه‌رخۆی ڕاست و هه‌قبه‌ده‌ستبوو، هه‌نووکه له‌سه‌ر ئاڵاکه‌ی نووسرابوو (نا بۆ چاره‌سه‌ری ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ دوژمن).
ئێمه له بێلیاقه‌تی که‌سێکی وه‌ك (John G.Wright) تێئه‌گه‌ین، ئه‌وه‌ش ئه‌زانین که بێلیاقه‌تیه‌ی ئه‌و له کاوێژکردنی نوسراوه به‌لشه‌فیه‌کانه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتووه، به‌ڵام (ترۆتسکی) بۆ؟ خۆ ئه‌و لای خۆی که‌سایه‌تیيه‌کی ناسراوه، له‌سه‌ر ئاستی دنیا.
ترۆسکی هه‌رخه‌ریکی خۆدزینه‌وه‌یه، له به‌ڵگه نوسراوه‌کانی ده‌ریاوانه‌کانی کرۆنشتات له‌به‌رئه‌وه، به‌ڕای من ئه‌و نێتپاك نییه، پێشینان واته‌نی (پڵنگ په‌ڵه‌کانی ئه‌گۆڕێن، به‌ڵام سروشتی ناگۆڕێت) ئه‌و له‌ژیانی ده‌ربه‌ده ریدا میحنه‌تێکی زۆری چێشت، به‌ڵام نه تراجیدیای نه‌مانی خۆشه‌ویسته‌کانی، نه درامای خیانه‌تکاری یاوه‌ره‌کانی تۆزقاڵێك نه‌رمونیانی ئه‌وی نه‌جوڵاند، له زمانی چک و تۆڵه‌کردنه‌وه زیاتر فێری هیچیتر نه‌بوو، تاوه‌ناتاوێکیش ئه‌بیستین، که ئه‌ڵێت بێده‌نگی مردووه‌کان گه‌لێ باشتره له قسه‌وباسی زیندووه‌کان، ئه‌و ڕاست ئه‌کات وا حه‌ڤده‌ساڵه قسه‌وباس ده‌رباره‌ی ده‌نگه کپکراوه‌کانی کرۆنشتات ئه‌ویان هه‌راسانکردووه.
ترۆتسکی دروستکه‌ری سوپای سوور گوتویه‌تی(مارکس جه‌ختی له‌سه‌رئه‌وه کردۆته‌وه، که نابێت ئه‌و قسه‌وباسانه، که تاکه‌کان یان حزبه‌کان ده‌یانکه‌ن ده‌رباره‌ی خۆیان، بکرێته پێوانه‌ی حوکمدان به‌سه‌ریاندا) به‌داخه‌وه ترۆتسکی نازانێت، ئه‌وه‌ی مارکس وتوویه‌تی پڕبه‌پێستی ترۆتسکی خۆیه‌شیه‌تی.
له‌ناو به‌لشه‌فیکه‌کاندا، به‌لشه‌فیکێك نه‌بووه وێنه‌ی ترۆتسکی به توانا بووبێت له نووسیندا و خۆی بکاته سووره‌ی به‌ر له‌شکرو که‌شخه بکات، که به‌شداری شۆڕش و دوای شۆڕشی کردووه، وه‌ك خۆی دووباره‌ی ده‌کاته‌وه، که مارکس وتوویه‌تی(مارکس جه‌ختی له‌سه‌رئه‌وه کردۆته‌وه، که نابێت ئه‌و قسه‌وباسانه ، که تاکه‌کان یان حزبه‌کان ده‌یانکه‌ن ده‌رباره‌ی خۆیان بکرێنه پێوانه‌ی حوکمدان به‌سه‌ریاندا) که‌واته به‌و پێیه خۆهه‌ڵکێشان و نووسینه‌کانی خۆشی نابنه پێوه‌ری حوکمدان به‌سه‌ر خودی خۆیدا، واته ئه‌و گه‌ره‌کی نییه ماهیه‌تی خۆی ده‌ربخات، گه‌رنا ئه‌وا بۆچوونه‌که‌ی مارکس ناته‌واو مه‌ترسیداره
ترۆتسکی هه‌وڵێکی زۆری‌دا ناوی ڕاپه‌ڕینی کرۆنشتات بزڕێنێت، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌م تانه‌یه‌ی گرت (ڕووی ئه‌دا به ده‌یان ته‌له‌گراف بنێرم بۆ به‌ره جۆراوجۆره‌کانی جه‌نگ و داوابکه‌م، که که‌رته چه‌کداره‌کان درووستبکرێن له کرێکاران و ده‌ریاوانه متمانه پێکراوه‌کان و به باشی ئاماده‌بکرێن، به‌ڵام کۆتایی 1918و سه‌ره‌تای 1919 له به‌ره‌کانه‌وه ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رزبووه‌وه‌و سکاڵا ئه‌کرا، که ده‌ریاوانه جیاکراوه تازه‌کانی کرۆنشتات بێفه‌ڕن داواکاریان زۆره‌و هیچ دیسپلینێکیشیان نییه، جێگه‌ی موتمانه‌ش نین له شه‌ڕه‌کاندا، زه‌ره‌ریان زۆرتره له قازانج) دواتر ترۆتسکی ده‌ڵێت (ئه‌و کاته‌ی له پترۆگراد برسێتی و بار‌و زروفه‌که زۆر ناله‌باربوو) ئێمه له مه‌کته‌بی سیاسی زیاتر له جارێك ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌مان تاووتیۆکرد، تا بزانین پێویست ئه‌کات قه‌رز بکه‌ین له ناوه‌وه، واته له کرۆنشتات، یان هه‌روا بمێنینه‌وه پشتببه‌ستین به زه‌خیره جۆراوجۆره‌کانمان؟نوێنه‌ری پترۆگراد وه‌ڵامی داینه‌وه ، گووتی ئه‌وان به خۆشی خۆیان هیچمان ناده‌نێ، ئه‌و ده‌مه ئه‌وان خه‌ریکی قاچاغچێتی کاغه‌زو خه‌ڵوزو نان بوون، هه‌جه‌روگوجه‌ره‌کانی کرۆنشتات سوورن له‌سه‌رئه‌وه‌ی، که هیچمان نه‌ده‌نێ به‌دوای شه‌ڕیشدا ئه‌گه‌ڕێن، لێره‌دا من گه‌ره‌کم نییه گفتوگۆ بکه‌م ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی ده‌ریاوانه‌کان ، واته هه‌ڵوێستی ئه‌وان ساڵی 1918-1919، چونکه من سه‌ره‌تای ساڵی 1920گه‌یشتمه ڕووسیاو 15مانگ مامه‌وه ئه‌وه‌ی بینیم ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌درۆئه‌خاته‌وه ، ده‌ریاوانه‌کانی ده‌ریای به‌لتیق کاتێك ده‌رئه‌که‌وتن، وه‌ك که‌سانی زۆر ئازا‌و به‌نرخ ده‌رئه‌که‌وتن بووبوونه سه‌مبولی کرداری نه‌له‌قیوو، هه‌ندێكجار ئه‌نارکیسته‌کان-سۆسیالیسته شۆڕشگێڕه‌کان-هه‌ندێکیش له کۆمونیسته‌کان، پێیان ئه‌وتم ده‌ریاوانه‌کان بڕبڕه‌ی پشتی شۆڕشن، سه‌رده‌می یه‌کی ئایاری 1920 له‌و ڤیسیڤاڵانه‌دا که‌ڕێکخران به بۆنه‌ی یه‌که‌م سه‌ردانی نوێنه‌ری حزبی کرێکارانی به‌ریتانی، کاتێك ده‌ریاوانه‌کانی کرۆنشتات ده‌رئه‌که‌وتن، وه‌ك پاڵه‌وانی ڕزگاری و شۆڕش دژی کرینسکی و دژیLoud nitch سڵاویان لێ ئه‌کراو چه‌پڵه‌ڕێزان ئه‌کران، له‌یادی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ریشیدا، ده‌ریاوانه‌کان له‌ڕیزی پێشه‌وه بوون کاتێك ده‌رئه‌که‌وتن چه‌پڵه‌ڕێزان زیاتر ئه‌بوو، که‌چی دامه‌زرێنه‌ری سوپای سوور، به‌وجۆره باسی بوونی فه‌وزاو گه‌نده‌ڵیمان بۆئه‌کات له کرۆنشتات، تۆبڵێی، هه‌رئه‌و به‌ته‌نها ئاگاداری ئه‌وه بووبێت و پێشه‌واکانی تری حزب بێ‌ئاگا بووبن؟من بڕواناکه‌م و له‌وبڕوایه‌شدام، که ترۆتسکیش کاتی خۆی، واته پێش مارسی1921 بیروبۆچونی به‌و جۆره نه‌بووه ده‌رباره‌ی ده‌ریاوانه‌کان، که ئاشوبه‌چین و زیاده‌ڕۆیی ئه‌که‌ن له داواکاریه‌کانیاندا و دیسپلینیشیان نییه و گه‌نده‌ڵن، که‌واته گێڕانه‌وه‌که‌ی ئه‌و له گومانه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتووه و ئه‌یه‌وێت بڵێت کاولکاریه‌که‌ی کرۆنشتات ئه‌نجامی کارێکی کوتوپڕی شێتانه بوو، گه‌ر ئێمه بگه‌ینه ئه‌و بڕوایه‌و وه‌های دابنێن، که ده‌ریاوانه‌کان وه‌ك جاری جاران نه‌ماون، واته وه‌ك1917 (2) نه‌ماون ئه‌وه‌ش ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت، که ده‌ریاوانه‌کانی کرۆنشتاتی 1921به‌و جۆڕه شه‌ڕانی نین وه‌ك ئه‌و باسیان ئه‌کات، یان گه‌ر مه‌سه‌له‌که به‌لای ترۆتسکی وWrightمه‌سه‌له‌ی دیسپلینه، ئه‌ی بۆ باسی ئه‌وه‌ناکه‌ن، که ئه‌نجامی بارقورسی چاره‌نوسی ده‌ریاوانه‌کان ناکه‌ن؟، یان بۆ باسی ئه‌وه ناکه‌ن، که تا چ ڕاده‌یه‌ك گیانی هاوکاریان به هێزبوو له‌گه‌ڵ کارگه‌رانی پترۆگراد، به واته‌یه‌کی تر مه‌رگه‌ساته‌که‌ی کرۆنشتات له شێتیه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتبوو، به‌ڵکو له بارقورسی و نادیاری چاره‌نوس و گیانی هاوکاریه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتبوو، ترۆتسکی باشئه‌زانێت، کهWrightخۆی نادات له‌قه‌ره‌ی، که یه‌که‌م ئه‌ڵقه‌ی درامای کرۆنشتات له24فێبرایر له پترۆگراد ڕویدا‌و ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ده‌ریاوانه‌کانه‌وه نه‌بوو، ئه‌و ڕۆژه واته سه‌ره‌تای ئه‌ڵقه‌ی یه‌که‌م به دژایه‌تیکردنی زنجیره مانگرتنه‌کانی کرێکاران ده‌ستیپێکرد، ئه‌و مانگرتنانه‌ش ده‌ستیان پێ‌کردبوو دژی به‌رده‌وامبوونی برسێتی و ساردوسه‌رما، هه‌روه‌ها دژی وتاردان و شانازی‌کردن به دیکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریاوه‌و دژایه‌تیکردنی ئه‌وه، که دیکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا کرابووه دیکتاتۆریه‌تی بێبه‌زه‌یی حزبی کۆمونیست.
(Alexndre Berkman)له پەڕاوە به‌رباخه‌ڵیه‌که‌یدا نووسیویه‌تی، له کارگه‌ی(Troubot-chny) کاتی دابه‌شکردنی جلووبه‌رگی زستانه، هه‌ره‌باشه‌کان ئه‌دران به ئه‌ندامه‌کانی حزب شڕووپڕه‌که‌ش به کرێکاره‌کانی تر، دژی ئه‌وه کرێکاران مانیانگرت و حکومه‌ت خۆی که‌ڕکردبوو، له‌و حاڵه‌ته‌دا ئیستاکه کرێکاران نایانه‌وێت بچنه‌وه سه‌رکاره‌کانیان، له‌سه‌ر جاده‌کانی نزیك کارگه‌که کۆبوونه‌ته‌وه، سه‌ربازه گه‌نجه کۆمونیسته‌کانی ئه‌کادیمی سه‌ربازیان به‌رداوه گیانیان، به‌ڵام هێشتا هیچ توندووتیژیه‌ك ڕوینه‌داوه، ئێسته هێدی هێدی کرێکارانی عه‌مباری ده‌ریایی دێنه پاڵ مانگرتوه‌کان دژی توندوتیژی و له‌خۆبایبوونی حکومه‌ت، دیسانه‌وه خۆپیشاندان ده‌ستیپێکردۆته‌وه‌و کاری به‌ربه‌ستکرنیش هه‌ربه‌رده‌وامه1921 کرێکارانی پترۆگراد ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌ی ده‌ریاوانه‌کانی کرۆنشتات هه‌ڵوێستی خۆیان یه‌کلاکردۆته‌وه ، هه‌ر هه‌مان هه‌ڵوێسته که ساڵی 1917 وه‌ریانگرتبوو، گیۆش به‌وه‌ناده‌ن، که به دژه شۆڕش ناوئه‌برێن، ئه‌وکاته‌ی ده‌ریاوانه‌کان به‌لشه‌فیکه‌کانیان هێنایه سه‌رته‌خت به گوڵه گه‌شاوه‌کان ناوزه‌ندکرابوون، به‌ڵام ئێستا 1921که کرێکاران داوای ئه‌وه‌ئه‌که‌ن، کوا جێبه‌جێکردنی به‌ڵێنه‌کانی پێش شۆڕش؟ حزبی کۆمونیست، دوای جێگه‌خۆشکردنی خۆی، هه‌موو به‌ڵێنه‌کانی له‌بیرخۆی بردۆته‌وه، له‌بری گوڵی گه‌شاوه‌ی شۆڕش کرێکارانی خستۆته خانه‌ی دژه شۆڕشه‌وه ، ئه‌وه‌ی گرنگه له‌و تاوانه قێزاویه‌دا دژی ده‌ریاوانه‌کانی کرۆنشتات ئه‌وه‌یه، که یاخیبونه‌که‌ی ئه‌وان له که‌شێکی هێمنه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتبوو، به‌ڵکو له ئازاری ئه‌شکه‌نجه‌و داواکارییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی کارگه‌رانی شار‌و دێهاته‌کانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو.
به‌ڕێوه‌بردنی جووتیاران به ئاگرو ئاسن، که‌چی ئه‌وان داواکارییه‌کان و خه‌مووپه‌ژاره‌ی جووتیاران به په‌ڵپوبیانوو ئه‌زانن و ئه‌ڵێن ئه‌و داواکاریانه خه‌وخه‌یاڵن.
کۆنه قۆمیسه‌ری گه‌ل گه‌ره‌کییه‌تی له‌و ڕووه‌وه دڵنیامان بکات، که پێویست ناکات داوای جووتیاران (توانای کڕین )بکه‌نه گرفتێکی بێچاره، چونکه ئه‌و دیارده‌یه دیارده‌یه‌کی کاتیيه‌و به‌ستراوه به جه‌نگی ئه‌هلیه‌وه، ىه‌ڵام ئه‌وه ڕاست نییه ئه‌وا بۆ سێ ساڵ ئه‌چێت جه‌نگی ئه‌هلی نه‌ماوه، که‌چێ ئه‌و حاڵه‌ته هه‌ر به‌رده‌وامه ، خراپتر ئه‌بێت باشترنابێت به واته‌یه‌کی دی دیارده‌یه‌کی کاتی نییه، له‌بری ئه‌وه‌ی شاره‌کان پێداویستییه‌کانی دێهاته‌کان دابین بکه‌ن، که‌چی به پێچه‌وانه‌وه بۆ مه‌به‌سته (سه‌ربازیه‌کان)هه‌رچی شتی دێهاته‌کان هه‌یه کێش ئه‌کرێن بۆ شاره‌کان، جوتیاره‌کان ماهیه‌تی به‌لشه‌فیکه‌کانیان بۆ ده‌رکه‌وتوه، ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕقووکینه‌یان ئه‌ستورتر ئه‌بێت به‌رامبه‌ریان (Slatchev Krimsky)سه‌ره‌تای شۆڕش جه‌نگاوه‌رێك بوو دژی شۆڕش فه‌رمانده‌ری چه‌ند یه‌که‌یه‌کی سه‌ربازی بوو.
ئه‌و پیاوه دڕنده‌یه چه‌نده‌ها کاری به‌ڕبه‌ڕیانه‌ی ئه‌نجامدابوو به‌رامبه‌ر ده‌ستگیراوه‌کانی جه‌نگ، که‌چی تاوانی جه‌نگی له‌سه‌رلابرا تاوانه‌کانی خرانه چاڵی له‌بیرچوونه‌وه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و تاوانانه‌ش، که کردبونی دژی (جوه‌کان)، ئه‌و جه‌نه‌راڵه گه‌ڕێنرایه‌وه بۆناو باوه‌شی نیشتمان، له‌گه‌ڵ چه‌ند جه‌نه‌رڵێکی تردا خه‌ڵاتی سه‌ربه‌رزیان درایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی گورزێکی جه‌رگبڕیان وه‌شاندبوو له(سامیزم) (antisémites)وه‌کو کارێکی باش‌و و ڕه‌وایان کردبێت، له ڕاستیدا ئه‌وه بۆ ئه‌وه‌بوو، که هیچ جوه‌یه‌ك نه‌خه‌ڵه‌تابێت له ڕووی ترۆتسکی و سه‌رکرده‌کانی تردا هه‌ڵبگه‌ڕێته‌و و پێوویسته ملکه‌چوو گیۆڕایه‌ڵ بێت، ئه‌و هه‌موو ڕه‌فتارانه به‌لای جه‌ماوه‌رو شۆڕشه‌وه پێچکردنه‌وه بوو بۆلای سه‌رکوتکاریه ئیمپرالیستیه‌کان، جنێو‌و بون ئه‌دران به جه‌ماوه، ئه‌و واته(ترۆتسکی)باشترین خه‌ڵات ، که پێشکه‌شیکرد به نیشتمانه سۆسیالیستیه‌که‌ی ئه‌وه‌بوو(Slachev Krimsky)ی نارده سه‌ر جووتیارانی(Caréllie)چونکه ئه‌وده‌مه جووتیاران داوای مافی چاره‌نوسیان ئه‌کرد، به‌واته‌یه‌کی تر داوای(خۆبه‌ڕێوه‌بردن)یان autodérmination ئه‌کرد، که‌واته داوای دابینکردنی هه‌لومه‌رجه‌کانی ژیانێکی باشتریان ئه‌کرد.
به‌داخه‌وه چاوخشانه‌وه‌که‌ی (لینین)یش به هه‌ڵوێستی (KozmineوKalinin) نه‌غمی چاوپیاخشانه‌وه‌که نه‌رمونیان بوو، واته فێڵێك بوو له فێڵه به‌سه‌رچووه‌کانی به‌لشه‌فی ، سه‌رئه‌نجام پاساوبوو بۆ پاکڕاگرتنی پێشڕه‌وه‌کان ، که گوایه گوناهبار نین.
له‌ژێر چاودێری و به یارمه‌تی لێپرسراوانی ناوچه‌ی کرۆنشتات (Kouzmine) گورزی خۆی ئه‌وه‌شێنێت، به‌لای ده‌ریاوانه‌کانه‌وه ئه‌و کاره ئاشکرابوو، چاوه‌ڕوانی کارێکی باشتریان نه‌ئه‌کرد، ده‌ریاوانه‌کان ئه‌یانزانی، گه‌ر ڕێگه بدرێت به (Vassilev) نه‌ك هه‌ر چه‌کیان ئه‌کات، به‌ڵکو چ زه‌خیره‌شیان هه‌یه تاڵانی ئه‌کات ، هه‌رچه‌نده ده‌ریاوانه‌کان ئه‌وه‌یان ئه‌زانی، که‌چی ساده‌وساکارانه که‌وتنه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه زۆرجار نهێنیه‌کانی خۆیان ئه‌درکان لای کۆمیته‌ی شۆڕشگێڕ جگه‌له‌وه ڕێگه‌یان ئه‌دا به‌و کۆمیته‌یه ده‌ستبخاته کاروبارو بڕیاره‌کانیانه‌وه، ده‌ریاوانه‌کان به مه‌به‌ستی ده‌ستخستنی پاڵپشتی کرێکارانی پترۆگراد، وه‌فدێکی 30که‌سیان نارد، که‌ینووبه‌ینی ئه‌و وه‌فده ئاشکرا بوو، گه‌ڕانه‌وه‌یان لێبڤه‌کراو ده‌ستگیرکران و ڕاسته‌وخۆ ڕه‌وانه‌ی(Theka)کران، سه‌رده‌می کۆبوونه‌وه‌که‌ی یه‌کی مارسWrightوترۆتسکی زیاد له پێویست گرنگیاندا به‌و ده‌نگوباسه، که‌وا لۆریه‌ك چه‌کدار ئاماده‌یه بۆئه‌وه‌ی به‌ره‌و کرۆنشتات بڕوات بۆ پاڵپشتی هێزه سه‌ربازیه‌که‌ی ئه‌وێ، گومان له‌وه‌دا نییه، کهWrightله‌سایه‌ی دیکتاتۆریه‌تی تۆکمه‌دا نه‌ژیاوه، کاتێك بیروڕاکان ده‌ستئه‌که‌ن به‌خۆخواردنه‌وه‌و ئازادی بیروڕا ده‌ربڕین ئه‌خنکێنرێت، خێرایی بڵاوبونه‌وه‌ی ده‌نگووباسه‌کان ده‌گاته خێرایی هه‌وره‌تریشقه‌و مه‌ودایه‌کی تۆقێنه‌ر وه‌رئه‌گرێت، لۆریه‌کانی(Tcheka)به درێژایی ڕۆژ جرتووفرتی ناو جاده‌کانیانه، ئه‌و که‌سانه‌ش ، که شه‌وانه ده‌که‌ونه ناو تۆڕه‌کانیانه‌وه ده‌موده‌ست ڕه‌وانه‌ی (Tcheka) ئه‌کرێن، ئه‌وده‌مه‌ی له ڕووسیا بوم ئه‌و دیمه‌نه زۆرباو بوو له پترۆگرادو مۆسکۆ، له‌و حاڵه‌ته ئاڵۆزووشڵه‌قاوه‌دا ووتاردانه‌کانی (Kouzmine) پاڵه‌په‌ستۆو گرژیه‌کی زۆری درووستکردبوو، ئاسایبوو ده‌نگووباسه‌کان خێرا ئه‌هاتن و ئه‌چوون، ئێمه‌ش گیۆمان لێئه‌گرتن.
دووحه‌وته به‌ر له هه‌ڵمه‌ته‌که دژی ده‌ریاوانه‌کان، پەڕاوە‌کانی پاریس هه‌واڵی ڕاپه‌ڕینه‌که‌یان بڵاوکرده‌وه، به‌باشه باسیانکردبوو، ئه‌وه‌ش بوو به خێروبه‌ره‌که‌ت و داباری به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌لشه‌فیکه‌کانداو خێرا قۆستیانه بۆ ڕووڕه‌شکردنی ڕاپه‌ڕینه‌که لای کرێکاران، که گوایه ئه‌و ڕاپه‌ڕینه به‌شێکه له پیلانه‌کانی ئیمپریالیزم.
له‌ڕاستیدا ئه‌و هه‌واڵه پێشکاتییه نا ئاسایی و نوێ نه‌بوو، ده‌ستی Riga و Helsingforsی تیا‌بوو، ئه‌وانه یه‌کانگیربوون له‌گه‌ڵ ئاژانسی دژه شۆڕش، له ڕووسیا ڕۆژانه به سه‌دان ڕووداو ڕوویئه‌دا، که دژی شۆڕشی ڕووسی بوون و زیانێکی زۆریان لێئه‌که‌وته‌وه چاویان لێئه‌پۆشرا و به هیچ کلۆجێك باسیان نه‌ئه‌کرا، چونکه ئه‌و ڕووداوانه سه‌نعه‌تی حزبی کۆمونیست و دیکتاتۆر خۆی بوون، له ڕاستیدا له ئۆکتۆبه‌ردا (Tcheka) ده‌ستکه‌وتێکی باش بوو ، که‌چی ئه‌وه‌تا ئیسته1921بۆته مۆته‌که‌یه‌ك به‌سه‌رلاشه‌ی شۆڕشه‌وه، ئه‌توانم نموونه‌ی زیاتر بهێنمه‌وه، به‌ڵام ته‌سکی بواری بابه‌ته‌که ڕێگه‌ی ئه‌وه‌م نادات، ئه‌بێت نووسینێکی فراوانتر بنووسم.
ئه‌و بڵاوکردنه‌وه پێشکاتیه‌ی له چاپه‌مه‌نی پاریسیدا، هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به ڕاپه‌ڕینی کرۆنشتاته‌وه نییه، وه‌کو له‌وه‌وپێش باسمکرد1921له پیرۆگراد زووربه‌ی زۆری کۆمونیسته‌کان و که‌سانی تریش ئاگاداری قسه‌وباسی نێوان چاپه‌مه‌نی پاریس و ڕاپه‌ڕین نه‌بوون، ته‌نانه‌ت ترۆتسکی خۆشی نه له‌ده‌ره‌وه نه‌له‌ناوه‌وه ئاگادار نه‌بوو، که‌چی وا بۆپای نه‌کبه‌تی Wrightی موریدی ترۆتسکی ئاگاداره‌و باسیئه‌کات، من دڵنیام گه‌ر دواتر مێژووناسه‌کان ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی کرۆنشتات هه‌ڵبسه‌نگێنن، ئه‌گه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه، که ڕاپه‌ڕینه‌که به‌های ڕاسته‌قینه‌ی خۆی هه‌یه و له باشترین بارودۆخدا ڕووینه‌داو له دایکبووی پیلانێکی تۆپزی نه‌بوه، به‌واته‌یه‌کی دی ده‌ستێکی ده‌ره‌کی بزوێنه‌روو وزه‌به‌خشی نه‌بوه.
کرۆنشتات کرایه فاکته‌ری خستنه‌گه‌ڕی(سیاسه‌تی ئابوری نوێ)واته NEP لینین ته‌واو به‌وه هۆشیار بوو، که نه‌خشه‌کێشانێکی نوێی(شۆڕشخواز) به‌رهه‌ڵستکارییه‌کی به‌هێز ئه‌خوڵقێنێت له‌ناو ڕیزه‌کانی حزبدا، له‌به‌رئه‌وه خوڵقاندنی مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌کردنێك پێویستبوو بۆ تێپه‌ڕکردنی ئه‌و سیاسه‌ته ئابووریيه به خێرایی و به‌بێخشپه، کرۆنشتات کرایه باشترین بیانوو، ماشێنی پڕۆپاگه‌نده خرایه‌گه‌ڕ به‌وه‌ش ده‌ستیپێکرد، که ده‌ریاوانه‌کان بوونه‌ته شاپڵیته‌ی ده‌ستی ئیمپریالیزم به‌شێکن له هێزی دژه شۆڕش بۆ ماڵوێرانکردنی ده‌وڵه‌تی کۆمونیست، ئه‌و پڕۆپاگه‌ندانه، هێنده کاریگه‌ربوون، بۆ نموونه 300 گه‌نجی کۆمونیست بۆلێدانی کرۆنشتات کۆنگره‌ی حیزبیان به‌جێهێشت، خۆبه‌خشانه بۆ ته‌فرووتوناکردنی ده‌ریاوانه‌کان، ئه‌و هێزه چوه پاڵ ئه‌و هه‌زار که‌سانه، که زۆر گاڵته‌جاڕانه به فیڕۆ ئه‌دران، گێڕانه‌وه‌ی داستانی ئه‌و کوشتارو به‌فیڕۆدانه، هێنده کارێکی سه‌خته مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وانه بتوانن بیگێڕنه‌وه، که به‌شداری ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌یانکردبوو نه‌کوژرابوون، دێته‌وه یادم له‌و خه‌سته‌خانه‌یه، که هه‌موو برینداره‌کانیان بۆ ئه‌هێنا، گه‌نجێکی کۆمونیستم بینی داستانی به فیرۆچوونی خه‌ووخه‌یاڵی خۆمم بۆ باسکرد، که تا چڕاده‌یه‌ك نائومێدم له شۆڕشی ڕووسی، دوای ئه‌و ، گه‌نجێکی ترم بینی ئه‌میان پێوه‌ی دیاربوو، که ئازاره ده‌روونیه‌که‌ی زۆر زیاتر بوو له ئازاره جه‌سته‌ییه‌که‌ی، چونکه بۆی ده‌رکه‌وتبوو که هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراوه‌و کراوه‌ته قوربانی درووشمی (دژه شۆڕش)ئه‌و گه‌نجه کۆمونیسته گه‌یشتبوه ئه‌و بڕوایه، که ئه‌وانه‌ی، که ئه‌م دژیان جه‌نگاوه نه جه‌نه‌راڵه تزارییه‌کان بوون، نه پاسه‌وانه سپیه‌کان بون، به‌ڵکو هاوڕێ دێرینه‌کانی خۆی بوون، که‌تا دوێنێ بوو پێکه‌وه هه‌مووشتێکیان کردبووه قوربانی شۆڕش.
حه‌زو ویسته‌کان و به ته‌نگه‌وه هاتنی دیکتاتۆر بۆ به‌ناوه‌ندیکردن، هیچ بوارێکی نه‌هێشتبووه‌وه بۆ خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوان(NEP)و کرۆنشتاتیه‌کاندا، کرۆنشتاتیه‌کان داوای ئه‌وه‌یان ئه‌کرد، که بتوانن له‌ناوخۆیاندا به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان ئاڵوگۆڕبکه‌ن، به‌ڵام به‌پێی (نی‌پ) ئه‌بوایه هه‌موو جمووجۆڵه ئابوریه‌کان سه‌رتاپایی و ناوه‌ندی بن، دیکتاتۆریه‌تی به‌لشه‌فی هه‌موو داهێنانێکی پرۆلیتاری و جووتیاری ئیفلیجکردبوو.
(ترۆتسکی) جه‌خت له‌سه‌رئه‌وه ئه‌کاته‌وه، که کرۆنشتات نه‌یتوانی هاوپشتی کارگه‌رانی پترۆگراد دابین بکات، ئه‌و پێیوایه که سنوور ئه‌وه دیاریئه‌کات، که که‌سێك سه‌ربه کام چینه، نه‌ك هه‌رئه‌وه‌نده، ئه‌و نایه‌وێت دان به‌وه‌دا بنێت، که‌ئه‌و جیاوازیه گچکه‌یه که هه‌بوو له‌نێوان کارگه‌رانی پترۆگراد و کرۆنشتاتدا له درۆ‌و قسه‌وباسه هه‌ڵبه‌ستراوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سۆڤیه‌تیه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتبوو.
میدیای سۆڤیه‌تی کرابووه زه‌هربه‌خشی دژه کرۆنشتات ، له7ی مارسی1921که به دڕنده‌ترین شێواز تاوانکاریه‌که‌ی کرۆنشتات ده‌ستیپێکرد، ئه‌و ده‌مه پترۆگراد له‌ژێر یاسای سه‌ربازیدا بوو ، زۆر له کارگه‌کان داخرابوون، بێ‌کاری باڵیکێشابوو به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌کدا، پەڕاوە به‌رباخه‌ڵیه‌که‌ی(Alexandre-Berkman)ئا به‌م چه‌شنه باسی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌کات (باڵبه‌ستکردن زۆر بوو (Techékistes) ه‌کان چوارده‌وری مانگرتوه‌کانیان دابوو قۆڵیان ئه‌به‌ستن و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌کانیان ئه‌کردن ده‌مارگرژبوون و توڕه‌بوون هه‌موولایه‌کی گرتبووه‌وه، پاراستنی هه‌موو دامه‌زراوه حکومه‌تیه‌کان دابینکرابوو، له‌به‌رده‌می ئوتێل(Astoria)گوله‌ڕێژێکی گه‌وره دامه‌زێنرابوو، ئه‌و ئوتێله باره‌گای (زینۆفیف)وچه‌ند سه‌روه‌رێکی تری به‌لشه‌فی بوو، تاوه‌ناتاوێك ئاگاداری ڕه‌سمی ده‌رئه‌کرا داوا له کارگه‌ران ئه‌کرا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر کاره‌کانیان(…)کۆبونه‌وه‌ی سه‌رجاده‌کان بڤه‌کرابون، کۆمیته‌ی به‌رگری ده‌ستیکردبوو به پاککردنه‌وه‌ی شار، چاودێری خرابووه سه‌ر ئه‌و کرێکارانه، که مه‌یلی ئه‌وه ئه‌که‌ن هاوکاری کرۆنشتات بکه‌ن ئه‌گیران و سزا ئه‌دران، ئه‌و ده‌ریاوانانه‌ی کرۆنشتات که‌له‌وێ ئه‌ژیان ده‌ربه‌ده‌رئه‌کران، هه‌ندێکیشیان کرابوونه بارمته.
کۆمیته‌ی به‌رگری جاڕی ئه‌وه‌یدا، که به‌ندکراوه‌کان بارمته‌ن به‌رامبه‌ر سه‌ر سه‌لامه‌تی قۆمیسه‌ری ئاوی ده‌ریای به‌لتیق N.N.Kouzmin سه‌رۆکی سۆڤییه‌تی کرۆنشتات، هه‌روه‌ها سه‌لامه‌تی T.Vassiliev و چه‌ند کۆمونیستێکی تر، گه‌ر بێتوو خراپه‌کاری به‌رامبه‌ر ئه‌وانه بکرێت، ئێمه‌ش هه‌موو به‌ندکراوه‌کان ئه‌کوژین، له سایه‌ی ڕژێمێکی ئاسنینی وادا له ڕووی فیزیکییه‌وه مه‌حاڵبوو کرێکارانی پترۆگراد بتوانن به ئاسانی له گه‌ڵ کرۆنشتات هاوکاربن، له‌و ئاگربارانه‌دا، دزه‌کردنی دێڕێکیش له کرۆنشتا ته‌وه بۆ پترۆگراد ته‌واو زه‌حمه‌ت بوو، ئه‌وه سه‌رباری ساخته‌کردن و ئاوه‌ژووکردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان له‌لایه‌ن ترۆتسکییه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و باره ناله‌باره‌دا، کرێکارانی پترۆگراد هه‌ڵوێستیان یه‌کلایی بوو، پشتگیری کرۆنشتاتیان ئه‌کرد، چونکه ئه‌یانزانی ئه‌وه‌ی له کرۆنشتات ڕوویداوه، نه یاخیبوونه نه ئاژاوه نانه‌وه‌یه، نه دژه شۆڕشیشه، جگه له‌وه کرێکارانی پترۆگراد، هه‌ڵوێستی کرێکارانی کرۆنشتاتیان له‌به‌رچاوبوو، له ڕاپه‌ڕینی 1905 و مارس و ئۆکتۆبه‌ری1917هه‌ر له‌مه‌شه‌وه ئه‌توانم بڵێم، که ترۆتسکی ڕاست نییه بوختانێکی زۆری هه‌ڵبه‌ستووه به ده‌م بیره‌وه‌رییه‌کانی ده‌ریاوانه‌کانی کرۆنشتات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕواننه (New intarnational.p106) ترۆتسکی ئه‌یه‌وێت خوێنه‌رانی دڵنیا بکات، گوایه ئه‌و ڕۆژانه لێره‌وله‌وێ که‌س بیری لای ئه‌نارکی و ڕێبازی ئه‌نارکیزم نه‌بوو، هیچ هه‌ست به کاریگه‌ری هه‌راسانکاری ئه‌نارکیسته‌کان نه ئه‌کرا، ئه‌و درۆیه وه‌ك هه‌موو درۆکانی تری هه‌ڵبه‌ستراوه، ئه‌و درۆیه ناچێته خانه‌ی سته‌مکاریه‌که‌ی ئه‌وه‌وه، گه‌ر به‌و جۆره بوایه که ئه‌و هه‌ڵیبه‌ستوه، ئه‌ی بۆچی 1918باره‌گای گشتی ئه‌نارکیسته‌کانی له مۆسکۆ به چه‌کی ده‌ستڕێژ ته‌فروتوناکرد، ئه‌و سته‌مکاریه له‌و ڕۆژه‌وه ده‌ستپێکرد تا ڕۆژی ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه، مه‌گه‌ر که‌مپه قه‌ڵه‌باڵغه‌کان پڕ نه‌کران له ئه‌نارکیسته‌کان ، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌یان ، که به‌ختیان هه‌بووبێت ئه‌مڕۆ له ژیاندا مابن.پێش ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی کرۆنشتات (ترۆتسکی) بیروڕای خۆی ئه‌گۆڕێت به‌رامبه‌ر (ماخنۆ) Makhoله‌به‌رئه‌وه‌ی پێویستی به سوپاکه‌ی ماخنۆ بوو بۆ قڕکاریه‌که‌یWrangelئه‌ی ترۆتسکی هه‌ڵینه‌کوتایه سه‌ر کۆنگره‌ی ئه‌نارکیسته‌کان لهKharkovو سه‌دان ئه‌نارکی نه پێچایه‌وه‌و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی Boutikaی نه‌کردن؟ئه‌ی ئه‌و ئه‌نارکیستانه له‌و به‌ندیخانه‌یه نه‌هێڵرانه‌وه تا ئه‌ڤریلی 1921؟ نه ئه‌نارکیسته‌کان، نه چه‌پڕه‌وه‌کانی تر به‌ره‌و ڕووی هیچ تاوانێك نه‌کرانه‌وه، به‌وجۆره‌و له هیچی نه‌بوو هه‌موویان ڕاپێچی که‌مپه قه‌ڵه‌باڵغه‌کان کران.
لیۆن ترۆتسکی گاڵته‌جاڕی ئه‌کات به باسی داواکاری(سۆڤیه‌ته ئازاده‌کان)ی ده‌ریاوانه‌کان ، تا بڵێی ده‌ریاوانه‌کان ساویلکه‌و ساکاربوون، چونکه بڕوایان وابوو که (سۆڤیه‌ته ئازاده‌کان)ئه‌توانن بژین له پاڵ دیکتاتۆردا ، هه‌ر سه‌رله به‌یانی ده‌سه‌ڵاتی به‌لشه‌فی سۆڤیه‌ته ئازاده‌کان گرێدران به کلکی ده‌سه‌ڵاتی به‌لشه‌فیکه‌وه، واته گرێدانی سۆڤێته ئازاده‌کان، پێش گرێدانی سه‌ندیکاکان و هه‌ره‌وه‌زیکاره‌کان ئه‌نجامدرا، جارێك (لینین) به له خۆڕازیبونێکی زۆروه پێی‌گوتم(ئه‌وا پیاوه مه‌زنه‌که‌تان Enrico Malatesta به سۆڤیه‌ته‌کانمان ڕازیه) منیش خێرا به تۆپزی بۆم ڕاستکرده‌وه‌و وتم کام سۆڤێتانه؟هاوڕێ لینین، گه‌ر مه‌به‌ستت سۆڤیه‌ته ئازاده‌کانه ه‌منیش ڕازیم، ئه‌وه‌ی بیست خێرا باسه‌که‌ی گۆڕی‌و کۆتایی پێهێنا، ئه‌و کاته من به باشی له‌وه گه‌یشتم، که بۆچی ناکرێت له ڕووسیا سۆڤیه‌تی ئازاد بژی؟
John G. Wrightدرۆ ئه‌کات و ئه‌یه‌وێت گومان له‌وه‌دا نه‌هێڵێته‌وه‌و ئه‌ڵێت تا22ئه‌ڤریل له پترۆگراد هیچ گیروگرفتێك نه‌بوو، ئه‌و وتنه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یڵێت، ته‌نها له به ڕۆمانکردنی مێژووی حزب ئه‌چێت و هیچی تر، چونکه ئه‌و ده‌مه‌ی ئێمه گه‌یشتینه ڕووسیا، ناڕه‌زایی هوروژانی کرێکاران له هه‌موو جێگه‌یه‌ك به ئاسانی ئه‌بینرا، هه‌رچ کاتێك سه‌ردانی هه‌رچی کارگه‌یه‌کم بکردایه، ئه‌و ناڕه‌زایو هوروژانه‌م به چاوانی خۆم ئه‌بینی، چونکه دیکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا کرابووه دیکتاتۆریه‌تی حزبی کۆمونیست، بنه‌مای ئه‌و پانکردنه‌وه حزبیيه بریتی‌بوو له به باوکردنی جیاوازی و په‌ڕاوێزکردن ، جا گه‌ر ئه‌و ناڕه‌زای و توڕه‌بوونه تا پێش 1921 خامۆش بووبێت، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه بووه، که کارگه‌ران سه‌رسه‌ختانه ده‌ستیانگرتبوو به هیوایه‌که‌وه، ته‌قینه‌وه‌ی (کرۆنشتا)یش دوا بڵقی ئه‌و هیوایه بوو.
هیواو مه‌به‌ست وخه‌باتی ئه‌و کرێکاره ناڕه‌زاو بێزارانه، که چووبوونه ناو سه‌نگه‌ری ده‌ریاوانه‌کانه‌وه بۆ دابینکردنی هه‌لومه‌رجه‌کانی جێبه‌جێکردنی به‌ڵێنه‌کانی پێش شۆڕش بوو، به‌تایبه‌تی (هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان بۆ سۆڤیه‌ته‌کان) هه‌روه‌ها دژی ئه‌وه‌بوو، که دیکتاتۆریه‌تی سیاسی کرابووه قه‌سابی دیکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا، ئه‌وان ئا به‌وجۆره گیانی پیرۆزی به‌لشه‌فیزمیان ئه‌بوغزاند.
Wrightله بابه‌تێکدا-P49تێبینیه‌ك ئه‌دات و نوسیویه‌تی، که Victor Sergeگوتویه‌تی (به‌لشه‌فیکه‌کان به‌ره‌و ڕووی یاخیبونێك بونه‌ته‌وه، ناچار ئه‌بوایه پانی بکه‌نه‌وه، چونکه چاره‌ڕێیه‌کی تر نه‌بوو)ئه‌و واتهVictorحاڵی حازر له‌ناو نازونعمه‌تی نیشتمانی کارگه‌راندا ناژی، تا ناچاربێت له‌وجۆره قسانه بکات، له‌به‌رئه‌وه من هیچ به بێویژدانیه‌کی نازانم، گه‌ر بڵێمWrightناماقوڵی ئه‌کات و درۆشی فه‌رموو، ساڵی 1921-Victor-ناو به‌ناو له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی به‌شی فه‌ره‌نسی له ئه‌نته‌رناسێۆنالیزمی کۆمونیست ده‌رئه‌که‌وت، ئه‌و ئه‌و سه‌رده‌مه که ترۆتسکی خه‌ریکی ئاماده باشیبوو بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و قه‌سابخانه‌یه له‌ژێرناوی ڕاوی پۆله (پۆڕه‌کان) ئه‌ویش واتهVictor وێنه ی-الکسندر بیرکمان-و چه‌ند کۆمونیستێکی تر‌و من ، هه‌راسان و تۆقیبوو، ئه‌و کاتانه، که Victorده‌ستی به‌تاڵ ئه‌بوو ئه‌هاته ژووره‌که‌ی ئێمه به بێ ئارامی به پانی و درێژی ژووره‌که‌دا ئه‌هاتوئه‌چوو قژی خۆی ئه‌ڕنی و ده‌سته‌کانی ئه‌دا به یه‌کدا و ئه‌یوت و ئه‌یوته‌وه(پێویسته شتێك بکرێت بۆ وه‌ستانی ئه‌و مه‌رگه‌ساته ترسناکه)ئێمه‌ش پێمان ئه‌وت، خۆتۆ لای خۆی ئه‌ندامی حزبیت، بۆ ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رزناکه‌یته‌وه، ئه‌ویش ئه‌یگوت هیچ که‌ڵکێکی نابێت بۆ ده‌ریاوانه‌کان، (3).
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوامان لێکرد ڕاپۆرتێك به‌رزبکاته‌وه داوای لابردنیTcheka(پۆلیسی نهێنی داپڵۆسین)بکات، هه‌رچه‌نده ئێمه ئه‌مانزانی، گه‌ر لاشیببه‌ن به نهێنی دروستی ئه‌که‌نه‌وه، ئه‌و ده‌مه پاساوی ئه‌هێنایه بۆ ئه‌و مه‌سه‌له ، که دایك و مناڵ به‌بێ یه‌کترهه‌ڵناکه‌ن گه‌ر بێت و ئه‌وه ڕاستبێت، کهVictor دوای حه‌ڤده ساڵ وتبێتی (به‌لشه‌فیکه‌کان به‌ره‌وڕوی یاخیبونێك بونه‌وه، ئه‌بوایه پانیانبکردایه‌ته‌وه، چونکه چارێکی تر نه‌بوو) ئه‌وه‌ی Victorوتوویه‌تی هیچ مانایه‌کی نییه و هه‌ڵوێستێکی نزم و سوکه، چونکه ئه‌و وه‌ك من باشئه‌یزانی، که هیچ قۆمیسه‌رێکی کۆمونیست ده‌ستگیر نه‌کرابوو، نه‌شکرابووه قوربانی هیچ خراپه‌کاریه‌ك من ڕووی ده‌مم ئه‌که‌مهVictor لێی ئه‌پرسم ئایا ڕاست ئه‌ڵێت، گه‌ر ڕاست ئه‌ڵێت، ئه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که به‌شمه‌ینه‌ته‌کان ئه‌کوژران، ئه‌و چۆن توانی له ڕووسیا بمێنێته‌وه له ژێر باڵی ڕژێمی هاوڕێکانیدا واته ڕژێمی (لینین) و (ترۆتسکی) له‌وه من بێئاگام گرفتی من نییه گرفتی خۆیه‌تی، به‌ڵام من له‌وه ڕازی نیم و ڕێگه ناده‌م ئه‌وه بڵێت ، که به‌لشه‌فیکه‌کان هه‌قی خۆیان بوو پێستی ده‌ریاوانه‌کان بگورن.
(لیۆن ترۆتسکی) گاڵته‌ی به‌وه ئه‌کات، کاتێك تاوانبار ئه‌کرێت به کوشتنی 1500 ده‌ریاوان، نه‌خێر نه‌خێر، ئه‌و خۆی ڕاسته‌وخۆ ده‌ریاوانه‌کانی نه‌گه‌وزاند له خوێنی خۆیاندا، ئه‌و ته‌نها ئه‌و کاره‌ی سپارد به (Toukhatchevsky) جێبه‌جێ بکات ئه‌و مرۆڤکوژه پرۆفیسۆنێله، به باشترین شێوه ئه‌و ئه‌رکه پێسێراوه‌ی ئه‌نجامدا ده‌ریاوانه‌کانی خه‌ڵتانی خوێنکردو وه‌ك ئاژه‌ڵی تۆپیو ڕایکێشان، ئه‌وانه‌ش، که له تۆپبارانی به‌لشه‌فیکه‌کان قوتاریان بوو درانه ده‌ست Dybenkoی مرۆدۆست و دادپه‌روه‌ر Toukhatchevsky وDybenko دوو پاڵه‌وانی ڕزگارکردنی دیکتاتۆرن، گه‌ر ئه‌و دوو پاڵه‌وانه دادپه‌روه‌ر بن!سه‌یره ئه‌شێت مێژوو شێوازێکی تایبه‌تی هه‌بێت بۆ به‌رقه‌رارکردنی دادپه‌روه‌ری.
ترۆتسکی ئه‌یه‌وێت جێگه‌مان پێله‌ق بکات، به مه‌به‌ستی گره‌وبردنه‌وه کارتێکی تازه‌مان تێئه‌گرێت داوا ئه‌کات(له کیۆ وه که‌ی بینراوه، که له پراکتیزه‌کردندا پرانسیپه سه‌ره‌کیه‌کانی ئێمه سه‌لمێنرابێت) ئه‌وه‌ی کراوه نیوه‌ناچڵ بووه، به تۆپزیش نه‌کراوه، هێنده به‌سه که ته‌ماشای هه‌ڵوێستی ئه‌و بکه‌ین به‌رامبه‌ر کۆمه‌کگه‌ری داهێنه‌رانه‌ی کارگه‌رانی ئیسپانیا، ئه‌و کاته به باشی بۆمان ده‌رئه‌که‌وێت، که ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی هه‌مان هه‌ڵوێستی هه‌بوو به‌رامبه‌ر شۆڕشی ڕوسی.
پاشکۆ
لیۆن ترۆتسکی John G. Wright و ئه‌نارکیسته‌کانی ئیسپانیا.
جه‌نگی ئه‌هلی له ڕوسیا چوارساڵی خایاند، گه‌رچی ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌یانبینی، که شۆڕش به‌ره‌و هه‌ڵدێر ئه‌برێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌نارکیسته‌کان چاوپۆشیان له‌زۆرشت ئه‌کرد، تا کارێکی وه‌ها نه‌که‌ن دوژمن لێی سودمه‌ندبێت، شۆڕشی ڕوسی له‌چه‌ند قۆڵێکه‌وه دژی دوژمنه جۆراوجۆره‌کانی ئه‌جه‌نگا، گه‌رچی ئه‌نارکیسته‌کان له‌به‌ره‌ی شۆڕشدا بوون ، به‌ڵام بیر‌و بۆچوون و هه‌ڵوێستی خۆیان له‌بیرنه‌کردبوو، واته سووربوون له به‌رگریکردن له شۆڕش، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و هه‌ڵوێسته‌شیان له‌و لۆجیکه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتبوو(هیچ هێنده‌ی ئه‌وه مه‌ترسیدار نییه، که ئه‌نارکیسته‌کان و جه‌ماوه‌ر بچن به‌گژیه‌کتردا)ئه‌نارکیسته‌کان له شۆڕشی ئیسپانیشدا به هه‌مان لۆجیك خه‌بات ئه‌که‌ن و سه‌نگه‌ریانگرتووه دژی هه‌ڕه‌شه‌وگوڕه‌شه‌ی(فرانکۆ)و ئه‌ڵمانیاو ئیتالیای هاوپه‌یمانی، که خاوه‌نی توانایه‌کی میلیتاری له‌بن نه‌هاتوون، ئه‌وه سه‌رباری لوتفی (ستالین)و به‌ناو هێزه دیموکتاریخوازه‌کان ، هه‌روه‌ها گیۆپێنه‌دانی پرۆلیتاریای دونیا، ئه‌وانه هه‌مووی، سه‌رباری هه‌ڵوێستی ترۆتسکی ، که‌هه‌مان هه‌ڵوێستی هه‌بوو، که هه‌یبوو به‌رامبه‌ر شۆڕشی ڕوسی، ئه‌نارکیسته‌کانی ئیسپانیا هه‌ڵه‌یه‌کی مه‌زنیان کرد، که (ترۆتسک)یان بانگنه‌کردو جڵه‌وی شۆڕشی بده‌نه‌ده‌ست، تا به‌باشی بۆ هه‌مووان بسه‌لمایه، که ئه‌و نه‌ك هه‌ر پرانسیپه‌کانی به نیوه‌ناچڵی پراکتیزه ناکات، هه‌رگیز کارێکیش ئه‌نجام نادات، که کوتومت له‌خۆی نه‌چێت
ئه‌م بابه‌ته ساڵی1938به ئینگلیزی بڵاوکراوه‌ته‌وه، به فه‌ره‌نسی بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه
** ئه‌م نووسینه یه‌که‌مجار ساڵی 1938 به ئینگلیزی بڵاوکراوه‌ته‌وه، دواتر به فه‌ره‌نسی
سه‌رچاوەی دەقە ئینگلیزییەكەی
http://dwardmac.pitzer.edu/Anarchist%5Farchives/goldman/trotskyprotests.html
(١) ڕێگه‌م به خۆمدا،هه‌ندێك ڕسته‌ی-ئیما گۆلدمان لابه‌رم،که زیاد له پێویست دایشکاندوه،به‌لای-برکمان-دا.
(٢) به قسه‌ی میژوناسی ئیسرائلیGet-Zler- له کتیبه‌که‌یدا به‌ناوه‌ی کرۆنشتات 1917-1921له سه‌دا حه‌فتاو پینجی ده‌ریاوانه‌کان خۆیان بۆبه‌شداری ئاماده نه‌کردبوو پێش (N.d.T.) 1918
(٣) له‌وێدا پێئه‌چێت ئه‌وه قسه‌ی ترۆتسکی نه‌بێت،له تراکتێکدا نوسرابێت که به‌لشه‌فیکه‌کان له‌سه‌ر کرۆنشتات نوسیبویان (N.d.T.).
ڕۆژانه به‌ڵگه و ڕووداوه‌کان نیشانی ده‌دن، که ته‌نیا و ته‌نیا چالاکییه ڕاسته‌وخۆ (Direct Action) کان کاریگه‌رییان هه‌یه ، نه‌ك شێوازێکی تر .
ماوه‌ی پتر له ساڵێکه UK Uncut ( كەمپەینی دژی بڕینی خزمەتگوزاری و كەمكدنەوەی كارەكان ) و فێدراسیۆنی ھاوپشتی Solidarity Federation له بریتانیا له که‌مپه‌ین و چالاکییه‌کی بێوچاندان دژی ئه‌و کۆمپانییەكان و خه‌ڵکه هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌که که هه‌موو ڕێگایه‌کی یاسایی و نایاسایی ده‌گرنه‌به‌ر تاکو که‌مترین باج له‌سه‌ر داهاته‌کانیان بده‌ن ، له کاتێکدا کرێکاران و کارمه‌ندان و هه‌موو خه‌ڵکه ئاساییه‌که‌ی بریتانیا ده‌بێت پول به پول ئه‌و باجه‌ی که له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌له‌سه‌ریان دانراوه ، بیده‌ن .
ئه‌م که‌مپه‌ینه له‌سه‌ر ئاستی بریتانیا به سه‌دان چالاکی ئەنجام داوە و به هه‌زاران که‌سیش به‌شدارییان تێدا کردوه . هه‌میشه‌ش کاریگه‌ری خۆی داناوه بەو جۆرەی که پێویستی کردووه .
له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه ( ٢٠١٢ ) که‌مپه‌ینی Uk Uncut زۆر بواری تری گرتۆته‌وه، له هه‌موویان گرنگتر، که‌مپه‌ینە دژی ئه‌و کۆمپانیانه‌ی که ئاماده‌ن و ئاماده‌بوون، پلانه نامرۆڤانه‌که‌ی ده‌وڵه‌ت پیادە بكەن، که ئه‌ویش بریتییە لەوەی كە ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که بێکارن و ئه‌و خوێندكارانەی که خوێندنی زانکۆکانیان ته‌واو کردووه و به‌دوای کاردا ده‌گه‌ڕین، به‌ڵام ده‌ستیان ناکه‌وێت، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ ماوه‌ی 6 مانگ ده‌نێررێن بۆ کۆمپانیا و بازاری گه‌وره گه‌وره به‌ناوی ڕاهێنانه‌وه بۆکار دۆزینه‌وه، تاکو له‌وێ به پاره‌ی بیمه‌ی بێکارییان کار بکه‌ن ، ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر هۆیه‌کیش له‌و پلانه‌و پاشه‌کشه بکه‌ن و نه‌یانه‌وێت به‌رده‌وامی به کارکردنی خۆڕایی ( بێگاری ) بده‌ن، ئه‌وه ئۆفیسی بیمه یا بێکاران مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه که بیمه‌کانیان ببڕن و تا ماوه‌یه‌کیش هیچیان نه‌ده‌نێ .
تا ئێستا که‌مپه‌ین دژی ده‌یان کۆمپانی و بازاری گه‌وره کراوه، که ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا مۆرکردوه . هه‌ر به هۆی ئه‌م که‌مپه‌ینه‌وه و له‌ژێر فشاری چالاکه‌وانه‌کاندا توانیویانه پاشه‌کشه‌یان پێبکه‌ن ، گه‌رچی ده‌وڵه‌ت هانی زۆری ده‌دان و ئیمتیازاتیی پێده‌به‌خشین .
که‌مپه‌ینه‌که چ له ڕووی ده‌نگی ڕاگه‌یاندنه‌وە و چ له به‌شداریکردنی خه‌ڵکانێکی زۆره‌وه له زۆربه‌ی شوێنی بریتانیاندا ، کاریگه‌رییه‌کی یه‌کجار زۆری دانا و ڕۆڵێکی بەرچاوی له پاشه‌کشه‌کردنی کۆمپانیاکان له گرێبه‌سته‌که‌ی نێوان خۆیان و ده‌وڵه‌تد هه‌بوو ا، ئیتر ده‌وڵه‌ت نه‌یتوانی چیتر و زیاتر چه‌شه‌یان بکات ، گه‌رچی ئیمتیازاته‌کان که ده‌وڵه‌ت خستبوونیه به‌رده‌میان، زۆر بوون .
له مانگی ڕابوردووەوە ( حوزه‌یران ) که‌مپه‌ینه‌که ده‌یویست چه‌قی چالاکی خۆی بۆ ئه‌مجاره‌یان بخاته سه‌ربازارێكی گه‌وره که پێی ده‌ڵین Holland & Barrett که نزیکه‌ی 1000 ( بێگار ) کرێکاری بێمووچه له‌لایان کارده‌کات له‌و 250 لكەی که هه‌یانن، له مانگی حوزه‌یرانی 2011 وه ئه‌و بەرنامه‌ی که له سه‌ره‌وه باسمان کرد، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا مۆر کردووه . بڕیار بوو ئه‌مڕۆ ، شه‌مه، 07/07/12 له سه‌رانسه‌ری بریتانیادا له به‌رده‌م هه‌موو بازار و ھەمبارەکانیاندا له کاتژێری 12 ی نیوه‌ڕۆوه بۆ کاتژمێری 1 ی پاشنیوه‌ڕۆ پرۆتێست بکرێت . به‌ڵام دوێنێ ، 06/07/12 له‌ژێر فشاری که‌مپیه‌ینه‌که‌دا به‌ڵگه‌نامه‌یەکی فەڕمییان بڵاوکرده‌وه، که میدیای بریتانیش یه‌کسه‌ر بڵاوی کرده‌وه، له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا پاشه‌کشه‌کردنی خۆیان له‌و پلانه‌ی ده‌وڵه‌ت ئاشکراکرد و وتیان “ پاش ئه‌مجاره Holland & Barrett له داهاتوودا به‌شداری له‌م پلانه‌دا ناکات ” له هه‌مان کاتیش‌دا به ڕۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانییان وت ئه‌م بڕیاره ( پاشگەزبوونەوەیە ) ی که داویانه سه‌رئه‌نجامی فشاری چالاکانی ئه‌و که‌مپه‌ینه‌یه که گوایه چالاكەکان سووكایەتی بە ستافه‌کانیان ده‌که‌ن و ده‌زانن که كۆتایی ئەم ھەفتەیە، له کردنه‌وه‌یبازارەکانیاندا گیروگرفتی زۆریان بۆ دروست ده‌بێت، چونکه له جاره‌کانی پێشووتردا ستافه‌کانیان ڕووبه‌رووی سوكایەتیپێکردن بوونه‌ته‌وه، به‌ته‌له‌فون و ڕاوه‌ستانی خه‌ڵکێکی زۆر له‌به‌ر ده‌رگەی بازارەكانیاندا که ئه‌مانه‌ش وای کردووه، که ستافه‌کانیان نه‌توانن هاتووچۆ بکه‌ن یا بازارەکان به‌جێبهێڵن . به‌ڵام قسه‌که‌رێکی UK Uncut به‌ناوی Jim Clark وته‌که‌ی ئه‌و کۆمپانیایه‌ی به‌درۆخسته‌وه و وتی ” لە ئیعتصامەكاندا ( Picket ) یه‌که‌م شت ده‌یکه‌ین قسه‌کردنه له‌گه‌ڵ ستافه‌کاندا که گه‌لێکیان ده‌ڵێن ئێمه له‌گه‌ڵ ئامانجی که‌مپه‌ینه‌که‌تاندا رازی و ھاوڕاین، به‌هۆی کردنی کاره‌کانه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی که هیچ کرێ وه‌رناگرن، زیادەكاری له زۆرێك لە بازاردا چیتر نییه . ھەروه‌ھا وتیشی کشانه‌وه‌ی کۆمپانییه‌که نه‌ك ته‌نها سه‌رکه‌وتنه بۆ ئه‌وانه‌ی که ده‌نێرێنره ئه‌وێ که کار به خۆڕایی بکه‌ن، به‌ڵکو سه‌رکه‌وتنه بۆ هه‌ر هه‌موومان دژی ئه‌و هه‌لومه‌رجی به خۆڕایی کارکردن و بارودۆخی کار کردنه‌که . پرۆتێسته‌که‌مان ئاشتیانه‌یه و هیچ مه‌ترسیه‌ك بۆ که‌س په‌یدا ناکات، شتێکی ڕەوایه و له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێکی زۆر له خه‌ڵکه‌وه پشتیوانی لێده‌کرێت . ئه‌وه‌ی که ده‌یکه‌ین کارێکه که بڕواهێنه‌ره بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌ی کۆمپانیاکان و وه‌ستانیان له‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن، که بەدڕه‌وشتییه له به‌کارهێنانی خه‌ڵکانێکدا که بێپاره له بوارێکی فراواندا کاریان پێده‌که‌ن “
وه‌ڵامی شالیاری کار ، Chris Grayling ، سه‌باره‌ت به‌م جۆره چالاکییانه که بوونه‌ته هۆی کشانه‌وه‌ی زۆربه‌ی زۆری کۆمپانی و بازارە گه‌وره‌کان له‌و ڕێککه‌وتنه‌ی که له‌گه‌ڵ کۆمپانیا و خاوه‌نکاره‌کاندا به‌ستبوویان، بێگومان ناخۆشحاڵی ده‌ربڕینه و هێڕشی ناشیرینکردنه سه‌ر چالاکه‌کان، بۆیه له‌مه‌م جاره‌یاندا به ڕۆژنامه‌ی گاردیانی وت ” ئه‌وانه‌ی که له‌م پرۆتێستانه‌دا به‌شداری ده‌که‌ن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئەوە نازانن، كە ئه‌وه‌ی ده‌یکه‌ن، زیاندانه له کاردۆزینه‌وه بۆ وه‌چه‌ی داهاتوو . من بڕیارم داوه له به‌رامبه‌ر ئه‌م خه‌ڵکانه‌ی که ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن، کۆڵنه‌ده‌م و په‌شیمان نه‌بمه‌وه . ئه‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵ ناکرێت “…
سڵاو ھاوڕێ ئەنوەر ….
بابەتەكەتم خوێندەوە و چەند سەرنجێكی لا دروست كردم، كە ئەمانەن:
یەكەم، تایتڵی بابەتەكەت، لەتەك ئەوەی تۆ دەتەوێت بیڵێت، زۆر ناكۆكە، چونكە (یا) ئامرازی پرسیاركردنە لە ھەڵبژێری دوو شت، كە پێچەوانە و دژی یەكتر بن، كە لێرەدا یەكەمیانی كردووە بە پۆزەتیڤ و دووەمیان نیگەتیڤ، بەڵام وابزانم مەبەستی تۆ پۆزەتیڤنرخاندنی دەوڵەت بەگشتی و دەوڵەتی كوردی نییە، بۆیە ئەگەر بتنووسیایە، “دەوڵەتی كوردی ئامرازی گەمژاندنی كۆمەڵگەیە”، درستر و گونجاوتر دەبوو.
دووەم، تۆ پێتوایە دەوڵەت ھەندێك جار كاری باشیش ئەنجام دەدات، كەواتە یا ئەو چەپ و ڕاست پێداھێنانەی سەرەوەی تۆ ھەڵەیە، یا تۆ بەھەڵە لە كارەكانی باشەكانی دەوڵەت گەییشتووی و ھیچ كات باش نین، چونكە كاری باش واتە پۆزەتیڤ بۆ تاكەكانی ژێر سایەی دەوڵەت. ھەر بەپێی نموونەكەی خۆت بۆ كاری باشی دەوڵەت و ئامانج لە كارە باشەكانی، خۆت لەتەك خۆتدا دەكەویتەوە ناكۆكی، چونكە یەكەم فێرگە ( قوتابخانە) بۆ كۆمەڵگەی چینایەتی (سەرمایەداری) ئامرازی چەپاندنی تاكەكانی كۆمەڵگەیە [مەبەستم ڕەتكردنەوەی فێرگە و فیربوون نییە، بە لایەنگری لە نەخوێندەواری و لەناوبردنی فێرگە] لە دەستی دەوڵەتدا ، كە دواجار تاكەكان لەسەر بنەمای سەر و خوار [فەماندەر و فەرمانبەر] پەروەردە دەكات، واتە فێرگە بۆ دەوڵەت و سەرمایەداران، ماشینی بەرھەمھێنانەوەی كۆیلەی خۆشباوەڕ و ملكەچە. خەستەخانەش بووەتە بەشێك لە كەرتی تایبەتی و لەوێدا كە ھێشتا سەر بە كەرتی دەوڵەتییە، خۆت جوان باست كردووە، ئیتر نازانم كارە باشەكانی دەوڵەت كامانەن؟ ئەو كارە باشانەی دەوڵەت، بەراوردەكەی ڕابەرێكی كۆمونیستەكانی بیرھێنامەوە، كە لە بەراوردی زیندانەكانی ئیسرائیل و ئێران‌دا، زیندانەكانی ئیسرائیل بە فیرگە و شوێنی پشوودان دەچوێنێت. بەبۆچوونی من ڕەتكردنەوەی دەوڵەت نابێت تەنیا لەوێوە بێت، كە نوێنەرایەتی بۆرجوازی دەكات یا سەرانی دەوڵەت دز و گەندەڵن، بەلكو دەبێت لەوێوە بێت، كە ئامرازی سەروەرییە و ئەگەر سەرزەویش بكات بە بەھەشتە خەیاڵییەكەی نێو دەقە ئایینییەكان، ھێشتا ھیچ لەوە ناگۆڕێت، كە كەسانی نێو ئەو بەھەشتە ھێشتاكە كۆیلەی سەروەری دەسەلاتدارانن، ڕێك وەك ئەوەی لە سۆشیالیزمەكەی ( لێنین و ترۆتسكی و مائۆتسیتۆنگ و كاسترۆ و گێڤارا و كیم ئێڵ سۆنگ و ھۆ چی منە و ئەنوەر خۆجە)دا دیتمان.
سێیەم، لە پەرەگرافەكەی دواتردا تەنیا گلەیی لە دەسەلاتدارانی میرایەتی ھەرێمی كوردستان دەبینم، نەك نیشاندانی كڕۆكی دەوڵەت، كە ئەركی وتارەكەی تۆیە.
چوارەم، پاشان لە دوو پەرەگرافی دواتردا زۆر بە جوانی ڕۆڵ و مەبەستی پاگەندەكەرانی دەوڵەت و دەزگەكانی دەوڵەتت نیشان داوە، بەڵام وەك وتم، بابەتەكەی تۆ لەسەر ناوەڕۆكی دەوڵەتە نەك كاری پاگەندەكەرانی دەوڵەت و شەیدایانی دەوڵەت.
پێنجەم، پاشان سەربەخۆنەبوونی دەوڵەتت لە ھەوڵی بۆرجواكان و ڕەوتی سەرمایەكان بەكورتی نیشاندت داوە، بە بۆچوونی من دەبوو بابەتەكەی تۆ زۆرتر لەسەر ئەمە بڕۆشتایە، نەك لەسەر ھەندێك گلەیی لە دەوڵەتمەندان، كە بێزییان نایێت بچنە خەستەخانە و قوتابخانەی ھەژاران.
شەشەم، دواتر قسە لە پارتە نەتەوەییەكانی دەسەلاتی كوردی عیراق دەكەیت. لێرەدا ویستووتە نیشانی بدەی، كە دەوڵەتی كوردی ھیچ جیاوازییەكی لەتەك فەرمانڕەوایی ئێستای میرایەتی ھەرێـم نییە، بەداخەوە لە ھەوڵەكەتدا سەركەوتوو نەبوویت، چونكە ئەگەر مەبەست لە دەوڵەت یەكەیەكی جوگرافی، ڕامیاریی، ئابووریی دانپێدانراوی نێودەولەتی بێت، ئەوا مەبستت نەپێكاوە، بەڵام ئەگەر مەبەستی تۆ باری دووەم بێت، ئەوا بوونی كوشتار و داپڵۆسین، نابنە بەڵگەی ھەبوونی دەوڵەت، چونكە میلیشیاش ڕەوایەتی ئەو شتانە بەخۆی دەدات و كەمتر لە دەوڵەت داپڵۆسێنەر نییە، ھەروەھا بەو ئەرگومێنتەی تۆ بێت، لە ھەر وڵاتیك كە داپڵۆسین و سەركوت نەبێت، ئەوا دەوڵەت نییە! بە بۆچوونی من ئەگەر زۆرتر بە بەراوردی ئەرك و كارەكانی میرایەتی ھەرێم و دەوڵەتی كوردیت بكردایە، ئەوا زۆر بە ئاسانی مەبەستت دەپێكا.
حەوتەم، دواتر پەرەگرافێك قوت دەبێتەوە، كە بە ئاشكرا دیارە، كە دواتر بۆ بابەتەكەتت زیاد كردووە، چونكە بابەتەكەت لەسەر نیشتمانداریتی كرێكار یا نەبوونی نیشتمان نییە، دەكرا بەبێ پەنابردنە ڕستەی ئامادەكراوی لەو چەشنە، بچێتە سەر كڕۆكی چینایەتی دەوڵەت، وەك ئەوەی خۆت وتووتە، بەڵام بە كۆمەلێك بەڵگە لە ڕووداوە زیندووەكانی ولاتانی ئەوروپی و ھەرێمی كوردستانیش، كە لە ھیچ شوێنێكی ئەم دونیایەدا دەوڵەتێك لە ئارادا نییە، كە بەر بە سەرمایەداران بگرێت، كە ڕۆژانە لێرە و لەوێ، كۆیلایەتی مناڵان [كڕینی مناڵان بۆ كارپێكردن] و ژنان [بەكاربردنی ژنان و منالان لە بازرگاین سێكسدا] و كرێكارانی كشتوكالی [ زیندانیكردنی چوار وەرزی ساڵ] زیندوو دەكەنەوە، بەڵام لە ھەر كوێییەكی ئەم جیھانەدا لە دێمۆكراترین دێمۆكراتی بۆرجوازی و دەولەتیدا، ئەگەر كرێكاران مانبگرن، خۆپیشاندان بكەن، داوای ژیانێكی ئازاد نا، تەنیا ژیانێكی گونجاوتر لە سایەی خودی سەروەری دەوڵەتدا بكەن، ئەوا ھێزەكانی پۆلیس و دەزگە سیخوڕییەكان و دادگەكان و پارلەمانەكان دەكەونە گەڕ بۆ سەركوتی، وەك مانگرتنەكەی ٢٠٠٦ی كرێكارانی چیمەنتۆی تاسڵوجە و مانگرتنی كرێكارانی كانەكانی ئیسپانیا لەم ھەفتەدا [https://anarkistan.wordpress.com/2012/06/17/]. دەكرا لێرەوە قسە لە ناوەڕۆكی چینایەتی دەوڵەت بكەیت، نەك گەندەڵی و دەمارگیری و بەرژەوەندی سەرۆكایەتی ھەرێم.
ھەشتەم، دواجار لە پەرەگرافی كۆتاییدا ڕەخنەكەت لە دەوڵەت تا ئاستی ڕەخنەی نیئۆ-لیبراڵێك لە دەولەتی كوردی دادەبەزێنیت و لەبیرت دەچێت، كە تۆ دەوڵەت وەك گشتێك ڕەتدەكەیتەوە نەك لایەنەكانی وەك (عەقڵیەتی خزمایەتی، ملكەچی بچووك بۆ گەورە). پاشان دەلێیت ” واتە شەرعیەتی شۆڕشگێڕیتیان كرد بەشەرعیەتی گرتنی لوتكەی دەسەڵات، پاشان ئەو دیكتاتۆرە بێوێنەیەی لێدەرچوو،…”
لێرەدا ناچارم ھەڵویستەیەك بكەم، ڕاستە ھەم (پارتی بەعسی عەرەبی سۆشیالیستی) و ھەم (بەرەی كوردستانی -كوردستانی عیراق) بە كودەتا ھاتنە سەر دەسەڵات، بەڵام جیاوازی لە جۆری كودەتا و باری ئابووری و ڕامیاریی و سەربازیی كودەتاكاندا ھەبوو، یەكەم كودەتای سەربازی بوو بەسەر دەسەلاتی كۆمەلێك جەنراڵی سەربازیدا كە لە كودەتایەكی سەربازیدا ھاتبوونە سەر دەسەڵات، ھەردوو كودەتاش بریتی بوون لەبەرەنجامی ململانێی دوو بلۆكی سەرمایەداری جیھانی ڕوسیە و ناتۆ. ھیچ ڕەوایەتییان نەبوو و ھیچ شۆرگیڕیش نەبوون، بەتایبەت بەعسییەكان، كۆمەلێك چەقۆكێشی ھاوپەیمانی ناتۆ بوون و بە كودەتای سەربازی ھاتنە سەر دەسەلات، ئیتر نازانم تۆ چۆن ئەو ڕەوایەتییە شۆڕشگێرییەیان پێدەبەخشی؟
ھەرجی بەرەی كوردستانیشە، بە كودەتای سەربازی نا [ھەرچەندە لە بەرامبەر بزووتنەوەی شورائی و خەڵكی راپەڕیو ھەڕەشەی ڕاگەیاندن و ھێزی چەكدارییان بەكار ھێنا]، بەڵكو كودەتاكەیان بەھۆی كۆڕەوەوە بەرپاكرد، كە لە بەرەنجامی تێكشكانی سەربازیی ڕژێمی بەعس بەرامبەر ھێرشی سەربازیی ھاوپەیمانان و ڕاپەڕینی جەماوەردا، لە ھەندەرانەوە گەرانەوە و بەدەسەڵات گەییشتن. لەوێوە كە ھێزەكانی بەرەی كوردستانی نوێنەری بۆرجوازی كوردبوون و ئامانجیان بەدەستھیانی دەسەڵات و ڕێكخستنەوەی كۆمەڵگە و بەڕێوەبەرایەتی لەسەر بنەمای قوچكەیی (ھیرارشی) بوو، نەك شۆڕشگیر نەبوون، بەڵكو دژەشۆڕش بوون و لە ھەنگاوی یەكەمیشدا بە ھێڕش بۆ سەر شوراكان ئەوەیان نیشانیان و سەلماند. كەواتە ھەروەك جەنگی بەعسییەكان لە دژی قاسمییەكان بەدەستھێانی دەسەڵات و مسۆگەركردنی بەرژەوەندەی مشەخۆرانە و سەروەری بۆرجوازی عەرەب بوو، ھەرواش جەنگی بەرەی كوردستانی دژی بەعسییەكان بۆ بەدەستھێنانی دەسەڵات و مسۆگەركردنی بەرژەوەندی مشەخۆرانە و سەروەری بۆرجوازی كورد بوو. لە ھەردوو بارەكەدا بەناوی نەتەوە و سەربەخۆیی نەتەوە و بەرژەوەندی نەتەوەوە، ھەم خەڵكیان كوشت و بەكوشتدا، ھەم بەرەنگاری ھەوڵی شۆرشگێرانەی جەماوەری شۆڕشگیڕ بوونەوە.
بەكورتی، لە سەرەنجامی سەرنجەكانمدا بەوە دەگەم، كە ھەرچەندە تۆ بە ڕەتكردنەوەی دەوڵەت دەستپێدەكەیت، بەڵام زوو زوو لەبیرت دەچێت و ڕەخنەت لە دەوڵەت دەخزێتەوە خانەی گلەیی لە دەوڵەت، كە ئەمەش زمانی ڕەخنەی كەسێكی دژە-دەوڵەت نییە، بەڵكو زمانی گلەیی ناسیونالیستە خۆشباوەرەكان بە دەولەتی نەتەوەیی، ماركسیستە چاكسازەكانی دەوڵەت، ڕۆشنبیرانی نیئۆلیبرالیزمە بەرامبەر دەوڵەت. چونكە كەسی ئازادیخواز تەنیا لەبەر ھەبوونی بێكاری و گەندەڵی و كەرتی تایبەتی و ملكەچی بۆ ئیمپریالیزم و لایەنگری لە كۆنەپەرستی ئایینی ، دەوڵەت ڕەتناكاتەوە، بەڵكو لەبەر ھەبوونی سەروەری ھەندێك بەسەر ھەندێكی دیكەشدا، ئەگەر چی توانانی بە بەھەشتكردنی یەكسانانەی كۆمەڵگەشی ھەبێت.
ھاوڕێت ھەژێن
تێبینی : ئەم بابەتە وەك سەرنج (كۆمێنت)ێك لە خوار بابەتەكەی ھاوڕێ ئەنوەر لە (سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان https://anarkistan.wordpress.com/2012/06/21/ )دا نووسراوە و بلاوبووەتەوە
ئه‌نوه‌ر فه‌تاح محه‌مه‌دئه‌مین
که باس له ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ین ئه‌بێت بزانین ده‌وڵه‌ت مانای چییە؟ کاری ده‌وڵه‌ت چییه؟ کۆمه‌ڵگا له‌سایه‌ی ده‌وڵه‌تدا چی لێدێت؟
ده‌وڵه‌ت، سیستەمێکی حوکمڕانه، واته ده‌زگایه‌کی سیاسی بیرۆکراته، كە نوخبه‌یه‌کی بچوکی ده‌سه‌ڵات ده‌بنه شوانی زۆرینه‌ی خه‌ڵك و به‌ڕیوه‌یان ئه‌به‌ن و ده‌بنه سه‌نته‌ری بڕیار بۆ زۆرینه.
ده‌وڵه‌ت له ناوچه‌یه‌کی به‌شکراوی ئه‌م جیهانه‌دا کاری خۆی ده‌کات، که ده‌وڵه‌ت ده‌زگایه‌کی حوکم بێت هه‌ڵبه‌ته کۆمه‌ڵه دامه‌زراوه‌یه‌کی بیرۆکراتی تر خه‌لق ده‌کات بۆ جێبه‌جێکردن و ڕاپه‌ڕاندنی سیستەمه‌که (سیستەمی به‌رهه‌مهێنان) و به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا به‌پێی ئه‌و سیاسه‌ت و پلانه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێ. هه‌ربۆیه‌ش ده‌وڵه‌ت پێوستی به ئه‌نجومه‌نی ڕاپه‌ڕاندن وجێبه‌جێکردن و یاسادانان ، میدیا، هیزی داپڵۆسین (عه‌سکه‌ر، پۆلیس، هێزی چه‌کداری میلیشیای)ی مه‌شقپێکراوی پۆشته و په‌رداخ، که به‌هیزی نشتمانی ناوزه‌ند ده‌کرێن، به‌ڵام له جه‌وهه‌ردا بۆ ده‌مکوتکردن و تۆقاندنی میلله‌ته و پاراستنی نوخبه‌ی حوکمداران و جه‌ڵادانی میلله‌ته.
ده‌وڵه‌ت که‌ره‌سه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵآتدارانه، که به‌هۆیه‌وه ده‌توانن گه‌وره‌ترین سامانی وڵآت بخه‌نه بانقه‌کانی دنیاوه و که‌سیش نه‌توانێ بڵێ له‌ل و به‌ره‌نگاریان ببێته‌وه، هه‌رچی ده‌سه‌ڵاته مۆنۆپۆڵکراوه بۆ پاراستنی چینی پاره‌دار و موڵکداره‌کان، ده‌وڵه‌ت خودی خۆی به‌ده‌ست ئه‌و چێنه‌شه‌وه ده‌برێ به‌ڕێوه. ئیتر له‌ژێر هه‌ر ناوێك و دروشمێکی فوتێکراو و ڕازاوه‌دا بێت.
ده‌وڵه‌ت هه‌ڵبه‌ته هه‌ندێ کاری گشتیش ده‌کات له‌وانه قوتانخانه وخه‌سته‌خانه و باخچه‌ی گشتی ، هتد. که ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌سود و قانزاجی ده‌وڵه‌ته‌که‌یه، چونکه ده‌وڵه‌ت له‌و خزمه‌تگوزارییه‌وه که‌سانی چالاک و ته‌ندروست خه‌لق ده‌کات بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کان و به‌رده‌وامی به‌رهه‌مهێنان. ئه‌و دامه‌زراوانه‌ش راسه‌وخۆ هه‌ر له‌سه‌ر شانی چینی هه‌ژاران و کارگه‌رانن، له‌ڕێی داسه‌پاندنی باج و رسومات و گومرگه‌وه.
هه‌رچی حوکمه‌ت هه‌یه واته نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار که به سه‌ده‌ها ملیۆن دۆلاری دزراوی وڵاتیان دزیوه ده‌بێ بپرسین بۆچی قوتانخانه‌ی سه‌رده‌می مۆدرن و جوان بۆ مناڵانی گه‌ڕه‌که هه‌ژارنشینه‌کان ناکه‌نه‌وه، که سوته‌مه‌نی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان بوون؟ به‌ڵام ئه‌وان نه‌ك مناڵی خۆیان ناخه‌نه ئه‌و قوتابخانانه به‌ڵکو بێ‌زیان نایه‌ت سه‌ردانێکی چه‌ند ده‌قیقه‌یشیشی بکه‌ن؟ ئه‌وه‌تا خه‌سته‌خانه‌کانی نشتمانی ئه‌وان ته‌نها به‌ناو خه‌سته‌خانه‌یه ئه‌وه‌تا چینی ده‌سه‌ڵاتداران ته‌نانه‌ت سه‌ردانیشی ناکه‌ن نه‌با نه‌خؤش بکه‌ون، خۆیان خه‌سته‌خانه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه له ئوردن و ئیتالیا و وڵاتانی تری دنیا، ئه‌مه نمونه‌ی سه‌رانی نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌و حوکمه‌ت و ده‌وڵه‌ته‌یه که له که‌له‌ی هه‌ندێ که‌سدا پیشی خواردۆته‌وه و ده‌یه‌وێ بێته دی..
ده‌وڵه‌ت و ئه‌نجومه‌نه‌کانی کاریان گه‌مژاندنی خه‌ڵکی و نامۆکردنیانه به‌کاره‌دزێوه‌کانی ده‌سه‌ڵآت، و ئه‌وانه‌ش که ده‌یانه‌وێت جێگه‌ی ده‌سه‌ڵآت بگرنه، پڕوپاگه‌نده بۆ گرنگی حوکمه‌ت ده‌که‌ن ئه‌و جهازه گه‌نده‌ڵه لای خه‌ڵکی پیرۆز ده‌که‌ن.
ده‌وڵه‌ت لای که‌سانێك بۆته خه‌یاڵێکی گه‌وره به‌جۆرێك ئاماده‌ن بۆ ئه‌وخه‌یاڵه قوربانی گه‌وره‌ش بده‌ن، جگه له‌وه‌یش که ده‌سه‌ڵات ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی ده‌یان جار کردونییه‌ته قوربانی شه‌ڕه‌کانی په‌یداکردنی ده‌سه‌ڵات و قازانج و مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نوخبه له‌پێناو کۆنترۆڵی بازاڕدا، هه‌رچه‌نده ئه‌و حه‌قیقه‌تانه له‌ژێر دروشمی فوتێکراوی بێبنه‌مای برێقه‌داردا شاراوه‌ته‌وه.
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، مانای نییه، ئه‌وه‌تا هه‌رچی ده‌وڵه‌ت هه‌یه نوێنه‌ری شه‌رێکاتی نه‌وت وبانقه‌کان و کارتێلاته‌کانن و ده‌برین به‌ڕێوه و له‌پێناو زیندوێتی بانقه‌کاندا کار ده‌که‌ن، ئه‌وه‌یش له‌م سیستەمه‌دا دژیان بووه‌ستێته‌وه خوێنی ده‌رژێنه سه‌ر جاده‌کان، سوکایه‌تیان پێده‌کرێت و سجنه‌کانی ده‌سه‌ڵآتیان پێ سیخناخ ده‌که‌ن.
من پێموایه حیزبه قه‌ومیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی عێراق له مێژه‌وه ده‌وڵه‌تیان هه‌یه، به ده‌لیلی ئه‌وه‌ی له مێژه‌وه جهازی تۆقاندن و میزانییه‌کی گه‌وره‌یان له‌به‌رده‌ستا هه‌بووه، وه هه‌موو کات شه‌رعیه‌تی کوشتن و داپڵۆسینیشیان له‌به‌رده‌ستا بووه و له‌خزمه‌ت سیستەمه‌که‌دا بوون.
کریکار نیشتمانی نییه، له‌کوێ هێزی کاری پاره بکات له‌وێ ده‌یگۆڕێته و بۆ به‌رده‌وامی ژیان، ده‌وڵه‌مه‌ندیش له‌کوێ پاره‌که‌ی قانزاجی بۆ په‌یدا بکات له‌وێ ده‌یخاته ئیشه‌وه، وه ده‌وڵه‌ت نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م چینه‌ی دووه‌میانه، رۆشنبیره‌کانی سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵاتیش ده‌یانه‌وێت به‌سیاسه‌تی فڕوفێڵاوی ده‌وڵه‌ت سه‌ربه‌خۆی خه‌ڵکی زه‌وت بکه‌ن. ئه‌ندام په‌رله‌مانی دنیا به‌هی کوردستانیشه‌وه ده‌ڵاڵ و چه‌رچی حوکمه‌تن، له‌و په‌رله‌مانه‌دا ڕۆژ نییه ڕوحی شوڤینی و عه‌شایه‌ری و دینی تیایدا پیرۆز نه‌کرێ، ئه‌و یاسایانه‌ش که ده‌رده‌کرێن ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایرتی هه‌رێم ڕازی بکات ئه‌گینا به‌تاڵن و کاریان پێناکرێ.
ده‌وڵه‌تی کوردی عه‌قڵییه‌تی خزمایه‌تی، ملکه‌چی بچوك بۆ گه‌وره، ده‌برێ به‌ڕێوه، هه‌ر وه‌ك چۆن حیزبی به‌عسی دکتاتۆر هێزه‌که‌ی له عه‌شایه‌ر و ئایدۆلۆجییه‌تی نه‌ته‌وه‌خوازییه‌وه خواست، واته شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕیتیان کرد به‌شه‌رعیه‌تی گرتنی به‌رزترین لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵات، پاشان ئه‌و دیکتاتۆره بێوێنه‌یه‌ی لێده‌رچوو، حیزبه ده‌سه‌ڵآتخوازه‌کا نی عیراق و کوردستانیش هه‌مان پلان وسیاسه‌ت و نه‌خشه‌یان هه‌یه، چونکه تا سامان که‌ڵه‌که بێت زیاتر حه‌ز به‌ده‌سه‌ڵآتی زیاتر ده‌که‌ن و زیاتر هیزی داپڵۆسین وخۆسه‌پاندن گه‌وره‌تر ده‌که‌ن.
نوشته : ای یان مک کی
ترجمه : پیمان پایدار
قسمت هشتم / آخر
کروپوتکین و (+) کمک(های) متقابل
نوع دوستی متقابل
سیاست به کنار، مهم است که توجه داشته باشیم گروپوتکین کمک (شایان توجه) پیشگامانەای به علم، به طور خاص نظریه تکاملی (++) ارائه کرده است. با مطالعه کتاب کمک متقابل نشان داده می‌شود که رابرت تریورز و تئوری (**)”نوع دوستی متقابل” او صرفا / بسادگی تکرار بحث گروپوتکین در هفت دهه بعد می‌باشد . دو دهه بعد از اینکه منتقدین به او راجع به کتاب کمک متقابل گوشزد کرده بودند ، تریورز هنوز گروپوتکین را نخوانده بود .
این مایه تاسف است، چرا که اگر او خوانده بود او یک تئوری مشابه نظریه خود را کشف کرده بود. با استفاده از واژگان ریچارد داوکینز(*+) گروپوتکین فکر نمی کرد که حیوانات “نوعدوستان بی بندوبار/ ناخودداری”(یا “شیفته/مرده ای”) باشند بلکه “غرض ورز” هستند- افرادی که همکاری می‌کنند اما “اگر هر شخصی آنها را گول بزند ،آنان واقعه مذکور را بیاد خواهند داشت و عناد خواهند ورزید.”(45) . در کمک متقابل ،و در متون دیگرش، گروپوتکین اشاره کرده است که چگونه افردی که با همنوعان خود همکاری نمی‌کنند مورد جریمه(46) واقع می شوند .
علاوه بر این، تریورز اظهار می‌کند که یکی”از ویژگی‌های بسیار خوشایند نوع دوستی متقابل من، که از قبل پیش بینی نکرده بودم، این بود که حس عدالت یا انصاف به نظر می رسید پیامد طبیعی‌ای باشد از انتخاب برای نوع دوستی متقابل.”(47) با این حال، اگر او با گروپوتکین مشورت کرده بود، او به این کشف رسیده بود که ویژگی پیش بینی نشده خود را در کمک( های) متقابل می‌شد پیش بینی کرد :
آشکار است که زندگی در جوامع کاملا غیر ممکن خواهد بود بدون … توسعه احساسات اجتماعی، و … مجموعه‌ای از مفهوم خاصی از عدالت که در رشد خود تبدیل می‌شوند به یک عادت ….، کم و بیش ، در میان تمام جانوران اجتماعی (48 )/ گروه دوست
شاید ما نباید شگفت زده داده شویم زیرا که گروپوتکین نه تنها یک دانشمند محترم بین المللی بود بلکه بعنوان یکی از مهمترین متفکران آنارشیستی زمان خود نیز هم .
نتیجه / جمعبندی
بنابراین من فکر می کنم ما آنارشیست‌ها چیزهای زیادی داریم که واسه شون افتخار کنیم . ما تا حد زیادی به پروژه سوسیالیست کمک کرد‌ەایم و ، بر خلاف برخی از گرایش‌ها، نظریه علمی . پرودن درست گفته وقتی که او در نسخه خود از فقر فلسفه(49) اشاره می‌کند:
” آنچه واقعا کتابهای مارکس می‌گویند اینست که او متاسف است که من در همه جا بمانند او اندیشیده‌ام، و قبل از او نیز بیان کرده‌ام .هر خواننده مصمم می‌تواند ببیند که این مارکس هست که، با خواندن من ،متاسف است که مثل من فکر می‌کند . چه مردی” !
می توان راجع به بسیاری دیگر از مواضع به اصطلاح “مارکسیستها” چنین چیزی را گفت .همانطور که امیدوارم ثابت کرده باشم ، ما معمولا اولین کسی بودیم که گفتیم !
اما یک جور دیگرهم است که آنارشیسم مزیتی بر مارکسیسم دارد. همانطور که می‌دانید ، نمایشگاه کتاب ( منظور آنارشیستی -مترجم) لندن هر ساله بزرگ‌تر می‌شود. برگزارکنندگان آن وقتی یکسال دنبال جائی بزرگ‌تر میگشتند، به سراغ ی‌و.ال.ی‌و (دانشگاه اتحادیه لندن***) رفتند . دانشگاه مذکور ابتدا از رزرو جا امتناع ورزید، و این باعث شد که برگزارکنندگان چرائی آنرا جویا شوند . آنها در پاسخ گفتند ، آنارشیست‌ها خواهان انقلاب هستند. برگزارکنندگان اشاره کردند که اس.دبلیو.پی هر ساله مارکسیسم را (منظور نمایشگاه کتاب می‌باشد، اگر اشتباه نکنم -مترجم)در آن‌جا برگزار می‌کنند. که در پاسخ ی‌و.ال.ی‌و ی ها گفتند- بله، اما شما نیتش را دارید / جدی می گوئید !
آره ، واقعا – ما جدی میگوئیم و ما (معمولا) اول بودیم که گفتیم . و من فکر می‌کنم که به خوبی خلاصه می‌کند اهمیت تئوری آنارشیستی را و دلیل اینکه ما می بایست متون آنارشیستهای مرده را بخوانیم .
پایان
***************************
(*) Anarchist Theory: Use it or Lose it / BY: Iain McKay(One of the five Collective members of A.S.R : Anarchist
زاهیر باهیر
له‌نده‌ن 18-05-12
له‌وه ئاسانتر نییه كه قسه‌ی بێبه‌ڵگه و بێبه‌ڵگه‌نامه بكه‌یت، هه‌روه‌ها له‌وه‌ش ئاسانتر نییه كه بەبێ په‌نابردن بۆ ئامار و ئه‌زموون ده‌ست بۆ نووسین به‌ریت.
ماوه‌یه‌كه كاك جیهاد محه‌مه‌د ، په‌یامنێری (ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی) ، وه‌كو پڕۆژه‌یه‌ك چه‌ند پرسیارێكی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردی و له‌باربوونی بارودۆخی دروستكردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته له ئێستادا ، ئاماده كردووه و ناردوویه‌تی بۆ گه‌لێك نووسەر و كه‌سایه‌تی كورد، له‌ناو ئه‌وانه‌شدا هاوڕێ (سامان كه‌ریم)، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی (حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراق)یشی گرتۆته‌وه.
هه‌ڵبه‌ته من دید و سه‌رنجی خۆمم بۆ هه‌ریه‌ك له وه‌ڵامه‌كانی ئه‌و نووسەر و كه‌سایه‌تییانه هه‌یه، به‌ڵام سه‌رنجه‌كانی من لێره‌دا ته‌نها ڕووبه‌ڕووی هاوڕێ سامان ده‌بنه‌وه ، چونكه ئه‌و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبێكه و دیاره ده‌قی دیمانه‌كه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ (هاوڵاتی)دا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕای حیزبه‌كه‌یانه یا به‌لانی كه‌مه‌وه هی مه‌كته‌بی سیاسییانه.
ئاوا چاوه‌ڕوان ده‌كرا، دوای به‌شی یه‌كه‌م له دیمانه‌كه له ماڵپه‌ری هاوڵاتیدا، به‌شی دووهه‌میشی به‌دوادا بهاتایه، به‌ڵام ئه‌وه نزیكه‌ی سێ هه‌فته تێپه‌ڕی كرد و كه‌چی به‌شی دووهه‌می به‌دوادا نه‌هات. من پێموایه چیتر پێویست نه‌كات كه چاوه‌ڕوانی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌شی دووهه‌می دیمانه‌كه بم- چونکە له‌وه ناكات ئه‌وه ڕوووبدات- هەروا له به‌شی یه‌كه‌می دیمانه‌كه‌دا به‌چڕوپڕی بیروڕای هاوڕێ سامان له‌مه‌ڕ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌بینرێت ، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش بەبێ چاوه‌ڕوانی زیاتر، بۆ من بایی ئه‌وه‌ی تێدایه، كه باری سه‌رنجی خۆمی له‌سه‌ر ده‌ربڕم.
هاوڕێ سامان له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌مدا ده‌ڵێت:
هه میشه كه باسی «ده وڵه تی كوردی« دێته پێشه وه ، پێش مه رجێكی هه یه ئه ویش ئه وه یه كه له پرسیاره كه ی ئێوه شدا هه یه و راسته وخۆ په یوه ند ده كرێت به بارودۆخی ناوچه كه و جیهانه وه . ئه وه دروسته كه په یوه ندی هه یه به ڵام بۆ بزووتنه وه ی كوردایه تی ئه م په یوه ندییه بوه به پێشمه رج و بووه ته عاده تی «دابونه ریتی« ئه م بزوتنه وه یه ، بووه به پێشمه رج چونكه هێزه كانی بزووتنه وه ی كوردایه تی هه میشه هێزو توانا و ده سه ڵات و ته نانه ت له زۆر كاتدا مانه وه ی خۆیان به ند بووه به ململانێی نێوان وڵاتانی ناوچه كه وه له هه لومه رجی ئێستادا به ململانێی وڵاتانی زلهێزی دونیاوه . له م گۆشه نیگایه وه خه ڵكی كوردستان و خواست و ویستی ئه وان په راوێز ده خرێت و هیچ هه نگاوێكی له سه ر بینا ناكرێت. ئه مه مه ترسییه كه به ڵام ئه م مه ترسییه په یوه ندی هه یه به ناوه رۆكی پێشنیازی «ده وڵه تی كوردی«یه وه نه ك ده وڵه ت له كوردستان كه چه مكێكی تره له ده وڵه ت.
پێشه‌كی ده‌بێت ئه‌وه بڵێین مه‌سه‌له‌ی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی وه‌كو مه‌سه‌له‌یه‌ك كه‌متر په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه، كه كێ داوای ئه‌وه ده‌كات. دووهه‌میش خۆ وه‌كو ئه‌و وتویه‌تی بزوتنه‌وه‌ی كوردی و سه‌ران و پارته‌كانیشی كه ئێستا له ده‌سه‌ڵاتدان مانه‌وه‌یان به‌ند بووه به په‌یوه‌ندییان به وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه. هه‌مووشمان ئه‌و ڕاستییه ده‌زانین، كه ئه‌مان به‌گشتی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی خۆراوا و ئه‌مه‌ریكادا بوون و له ڕابوردوو و ئێستاشدا په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا هه‌بووه و هه‌یه، كه جگه له ئێران هه‌موویان دۆستی ئه‌مریكا و خۆراوان. پرسیارێك لێره‌دا دێته پێشه‌وه، كه ده‌بێت بكرێت ، ئه‌ویش خۆ ئەگه‌ر خۆراوا و ئه‌مه‌ریكا مافی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی به ئه‌مان ڕه‌وا نه‌بینن، ده‌بێت به كێی دیکەی ڕه‌وا ببینن؟ من لێره‌دا له‌م به‌شه‌ی سه‌ره‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ی هاوڕێ ساماندا ناكۆكییه‌ك ده‌بینم.
دواتر، هاوڕێ سامان ڕای خۆی به ڕاشكاوی و ڕوونتر له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت “من پێموایه له دوای ساڵی نه وه ته وه هه میشه بوارێكی گونجاو هه بووه بۆ پێكهێنانی ده وڵه ت له كوردستان، به ڵام پێویستی به هێزو ئیراده یه كی سیاسی هه بووه له كوردستاندا كه ئه مه یان نه بووه … “
ئه‌و ئه‌مه ده‌ڵێت به‌بێ ئەوه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كمان بۆ بهێنێته‌وه!! كامه‌یه ئه‌و زه‌مینانه‌ی كه له نه‌وه‌ده‌كانه‌وه ده‌سته‌به‌ری دروسكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی بوون؟ ڕق هه‌ڵسانی ئه‌مه‌ریكا و خۆراوا له ڕژێمی به‌عس و دوژمنایه‌تیكردنی ، یا زیافه‌تكردنی سه‌رانی كوردی بۆ وڵاتانی خۆراواو ئه‌مه‌ریكا و دانیشتن و قسه‌ی خۆشكردن له‌گه‌ڵیاندا و دان به پشتیاندا و واژۆكردنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مان هێزێكن و تاڕاده‌یه‌ك خه‌ڵكی كوردستانیان له‌گه‌ڵدایه، یا چه‌ند قسه‌یه‌كی خه‌ڵكی لێكه‌وتووی تاوانباری وه‌كو هێنری كێسه‌نجه‌ر سه‌باره‌ت به كورد و كێشه‌كه‌ی، هیچێك له‌مانه هانده‌رێك نین یا چرا هه‌ڵكردنێك نین بۆ ئه‌مان له دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردییدا. ئه‌وه‌ش هه‌ر ڕاسته كه كوردستان شوێنێكی ستراتیجی هه‌یه، به‌ڵام بۆ خۆراوا و ئه‌مه‌ریكا له ستراتیجیه‌تی وڵاتانی ناوچه‌كه زۆر كه‌مبایه‌خ تره.
ڕه‌نگه لای گه‌لێكمان ڕوون بێت دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بلۆکی یەکێتی شوره‌وی و كۆماره یه‌كگرتووه‌كانی، به‌تایبه‌ت كه پێنرایه چه‌رخی بیستویه‌كه‌وه ، ( جگه له خوارووی سۆدان) ئیتر چۆڕایی دروستكردنی حكومه‌تی قه‌ومی هات. سه‌رده‌می دروستبوونی ده‌وڵه‌تی قه‌ومی به‌و ئاساییه‌ی یا به هه‌بوونی مه‌رج و به‌نده دیاریكراوه‌كانی زه‌روریه‌تی دروستبوونی خودی ده‌وڵه‌تی قه‌ومی، به‌سه‌رچوون. له‌م جیهانه‌دا حكومه‌تێكی قه‌ومی دروست ناكرێت گه‌ر خۆراوا و ئه‌مه‌ریكا بڕیاری له‌سه‌ر نه‌ده‌ن. ڕاسته چین و ڕوسیا تا ئێستاش پشكێكیان له كێشمانكێشی ئابووریی و سیاسیی له جیهاندا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و خۆراوادا هه‌یه و هه‌ر ماوه ، به‌ڵام هه‌م كێشیان كه‌مه و لاوازن و هه‌میش پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به رێكکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌واندا، زیاتر یه‌كانگیر ده‌بێت، وه‌ك دووره‌په‌رێزی و شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵیاندا. خۆ ئەگه‌ر سه‌رپێچییه‌كیش بكه‌ن، ئه‌وه یا به هه‌ڕه‌شه لێكردنێك یا ده‌مچه‌ور كردنێك ، ده‌مكوت ده‌كرێن.
هه‌مووان ئه‌وه ده‌زانن ، كه له زه‌مانێكدا ده‌ژین داددپه‌روه‌رێتی و ماف و ڕه‌وایه‌تی ماف، قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه‌یی، خواست و ویستی نه‌ته‌وه، كاری پێناكرێت، به‌ڵكو كار به بڕیاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و خۆراوا و ئه‌وه‌ی پێیده‌ڵێن ” كۆمێنێتی نێوده‌وڵه‌تی” كار ده‌كرێت. من نازانم هاوڕێ سامان چه‌ند له كاریگه‌رێتی بڕیاره‌كانی ئه‌وان و كاردانه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه نه‌ك تەنیا له‌سه‌ر چاره‌نووسی گه‌لان و وڵاتانی دنیا، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ و سروشتیش له جیهاندا ئاگاداره . وه‌كو چۆن له كێشه‌كه‌ی لیبیا و چاره‌نووسی موباره‌ك، هه‌روه‌ها زۆریش له كێشه لاوه‌كییه‌كانی دیکەشدا، جۆرێك له ڕێكه‌وتن له نێوانیاندا هه‌بوو له‌مه‌ی ئێستای سوریاشدا ده‌بێت سه‌رئه‌نجام بگه‌نه بڕیارێكی هاوبه‌ش.
له‌مه‌ش گرنگتر ئاخۆ هاوڕێ سامان ئاڵهایی چ جۆره ده‌وڵه‌تێك ده‌كات، كه ڕێز ” له مافە سیاسیی و مه‌ده‌نیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دەگرێت و دابینیان دەكات” ؟ ڕه‌نگه مه‌به‌ستی دروستبوونی ده‌وڵه‌تێك بێت له‌و چه‌شنه ده‌وڵه‌ته‌ی وه‌كو بریتانیا كه خۆیان ساڵانێكه تێیدا ده‌ژین. بڵێی له بیری چووبێته‌وه كه هه‌ڵوێستی ئه‌مان له‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران لێره، یا له سه‌ر ئیرله‌نده‌ی شیمالی چۆن بووه و چۆنه؟ یا هه‌ر دوور نه‌ڕۆین له سه‌ر وره‌وری ئه‌م دوایه‌ی پارتی نه‌ته‌وه‌یی سكۆتله‌ندی ، نه‌ك له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ی سكۆتله‌نده ، به‌ڵكو له‌سه‌ر بچوكترین مافی سكۆتییه‌كان كه ته‌نها ڕیفرانده‌مه له‌باره‌ی جیابوونه‌وه‌یانه‌وه، نه شتێكی دیکە، حكومه‌تی مه‌ده‌نیی بریتانی ته‌نانه‌ت ئه‌م مافه بچووكه‌ش ته‌نگه‌یان ده‌گرێت و گه‌ر بۆی بكرێت قه‌ده‌غه‌ی ده‌كه‌ن!! خۆ له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی جیهانیش بریتانیا و حكومه‌ته مه‌ده‌نییه‌كانی دیکەی وه‌كو فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌داو و ئوسترالیا و ئه‌وانی دیکەش، كه هاوڕێ سامان ده‌خوازێت شتێكی وا له كوردستاندا دروست بێت، چ ڕێزێكیان له مافی سیاسی و مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایتییه‌كان له جیهاندا گرتووە، ئاده‌ی ئه‌مه عه‌رز و ئه‌وه گه‌ز با هاوڕێ سامان سه‌راپای مێێژوویان بپشكنێت و به به‌ڵێ وه‌ڵاممان بداته‌وه؟
له سه‌رجه‌می وه‌ڵامه‌كانی ئه‌و به‌شه‌ی دیمانه‌كه ، هاوڕێ سامان، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی هه‌ر له كۆنه‌وه زه‌مانه‌تی هه‌بووه. ئه‌و وا ده‌زانێت یه‌كێتی و پارتی و سه‌ركرده‌كانیان نایانه‌وێت ده‌وڵه‌تی كوردی دابمه‌زرێنن ، ئه‌م خۆی و پارته‌كه‌ی و هاوڕێیانی بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به دڵسۆزتر له‌وان بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی، ده‌زانێت .
ئه‌مه مزایه‌دەیه‌كی سیاسیانه‌ی سرفه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه بۆ دروستكردنی سه‌رمایه‌ی سیاسی و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكه. ئه‌م وا ده‌زانێت مه‌سه‌له‌ی دروستنه‌بوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی، نه‌بوونی سه‌ركرده‌ی بارز و سیاسی موحه‌نه‌ك و نه‌بوونی پارتی پێشڕه‌و و چه‌كدار به تیۆری شۆڕشگێرانه‌یە و ئه‌مانه هۆیه‌كانییەتی. ئه‌م هۆكارانه‌ش هه‌مووی له خۆیان و حیزبه‌كه‌یاندا ده‌بینێت، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش به ناڕاسته‌وخۆ پێمان ده‌ڵێت: بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی، كورد پارتێك و سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌كو ئێمه‌ی ده‌وێت… ، كورد له‌مانه‌ی كه‌مه بۆیه تا ئێستا بێده‌وڵه‌ته... ئائه‌مه‌یه گه‌مه‌ی سیاسی گه‌ر بێئاگایی نه‌بێت له سیاسه‌ت ، ئه‌مه‌یه خه‌و و خه‌یاڵی خۆش. هاوڕێ سامان ئێستاش هه‌ر پێشبینی ئه‌وه ده‌كات، كه كێشه‌ی كرێكاران و ده‌وڵه‌تی قه‌ومی له‌سه‌رانسه‌ر جیهاندا به‌گشتی و له كوردستان و عێراقدا به‌تایبه‌تی ته‌نها له ڕێگەی پارتێكی وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌وه یا هاوچه‌شنه‌كانیانه‌وه لابه‌لا ده‌بێته‌وه. تێناگه‌م بۆچی ئه‌و ئه‌وه نابینێت، كه ده‌وری حیزبه‌كان به چه‌پ و ڕاست وسۆشیالیست و لیبراڵ و هاوچه‌شنه‌كانی ئه‌وانیشه‌وه له كه‌مبونه‌وه‌دایه. ئه‌وه ده‌سته خوشكی حیزبه‌كه‌ی ئه‌وان كه ناوی سۆشیالیست وۆركه‌ره، SWP ، كه كه‌س ناتوانێت نكوڵی له توانا و شاره‌زایی و هه‌بوونی خه‌ڵكی زۆر چالاك و باش له ناویاندا بكات، ئه‌وه زیاتر له 40 ساڵه له وڵاتێكی وه‌كو بریتانیادا له مه‌یدانی سیاسی‌دا بێ‌وچان هه‌وڵ ده‌ده‌ن، كه له كاتێكدا ژماره‌ی دانیشتوانیی بریتانیا ده‌وروبه‌ری 60 ملیۆنه، كه‌چی ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م حیزبه چالاكه ناچێته 6 هه‌زار ئه‌ندام. خۆ ئه‌وه حیزبه‌كه‌ی خۆشیان هیچ كه له 1993 وه دروستبووه و کە به حیزبی كه‌رتكاری (ئینشیقاق) مه‌شووره، ئیتر چۆن ده‌توانێت ئا به‌و بێباكییه قسه بكات. دوای هه‌موو ئه‌مانه‌ش، لە کاتێکدا کە هاوڕێ سامان و حیزبه‌كه‌ی داكۆكییه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و تێكۆشه‌رانه ده‌كه‌ن، كه ده‌سه‌ڵات تیرۆری كردوون، كه‌چی لەم لاوە ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزی نه‌ترس له كوردستاندا دروست بكات، بۆ سه‌ركوتكردن و كوشتن و بڕینی هه‌ر كه‌سێك به‌رهه‌ڵستی بكات و داوای ئازادی و یه‌كسانی و نان بكات!! له كاتێكدا هیچ كه‌سێكیان ناتوانن ناوی ده‌وڵه‌تێك كه ئیرهابی و سه‌ركوتگه‌ر نه‌بێت، بخەنە بەرچاومان!!!
باشه من پرسیارێك له هاوڕێ سامان ده‌كه‌م، كه ئه‌و ئاوا بڕوای به بوونی زه‌مینه‌ی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی هه‌ر له نه‌وه‌ده‌كانه‌وه هه‌بووه، بۆچی بەخۆیان ئاڵای دروستکردنی حکومەتە کرێکارییەکەی خۆیان بەرز نەکردووەتوە و ناکەنەوە و نایکەنە ئەڵتەرناتیڤی دەوڵەتی بۆرجوازی کوردی؟
ئایا دەکرێت بزانین، بۆچی لەو ماوەدا کە خۆی بە هەلی گونجاو بۆ دەوڵەتە کوردییەکەی دیاری دەکات، لەگەڵ هەر ڕووداوێک‌دا لەم بارەوە بۆچوونێکیان هەبووە[ پاش ڕاپەڕینی 1991 ئەگەر کەسێك باسی جیابوونەوە یا دەوڵەتی کوردی بکردایە، بێ یەك و دوو دەیانکردە دوژمنی چینی کرێکار، پاش کۆتایی جەنگی نێوخۆیی دەبنە هەڵگری ئاڵای ڕیفراندۆم و جیابوونەوە، پاش ڕوخانی سەدام هەموو ئیدیعاکانی خۆیان بەدرۆ دەخەنەوە و دەڵێن ستەمی نەتەوایەتی نەماوە و کۆتایی هاتووە، کەچی پاش نۆ ساڵ دێنەوە و دەبنەوە بە هەڵگری ئاڵای دەوڵەتی کوردی و لەپشت ڕستەکانیانەوە خۆیان وەك پاڵەوانی ئەو ئەرکە کاندید دەکەن، ئەگەر ئەمە مزایەدەی سیاسی و خەڵەتاندنی خەڵك نەبێت، ئەدی چییە؟
له‌مانه سه‌یرتر لای من ئه‌وه‌یه كه هاوڕێ سامان و – دیاره گه‌لێكی تریشیان كه له‌م وڵاتانه ده‌ژین- دوای ساڵانێكی دوور و درێژ له‌م وڵاتانه‌دا ئاوا به‌و ساده و ساكارییه ده‌ڕواننه كێشه‌كان. سه‌رجه‌می هه‌موو كێشه‌كان له كێشه‌ی خێزانییه‌وه، كێشه‌ی سه‌ركار ، كێشه‌ی هه‌رزانی و گرانی، كێشه‌ی خوێندن و چاره‌سه‌ر و خه‌سته‌خانه، كێشه‌ی په‌نابه‌ران ، خانووبه‌ره هه‌تا كێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتگرتنه ده‌ستیش ، له چاویلكه‌ی حیزبایه‌تی و حیزبه‌وه ده‌بینن و هه‌ر حیزبیش به ده‌رمان و وه‌سیله‌ی چاره‌سه‌ره‌كه ده‌زانن.
ڕه‌نگه جه‌لال تاڵه‌بانی شتی باشی كه‌م وتبێت، به‌ڵام یه‌كێك له هه‌ره قسه ڕاسته‌كانی ئه‌و، ئه‌و مه‌قوله گرنگه‌یه‌تی كه وتی” دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی خه‌یاڵی شاعیرانه‌یه” كابرا ناهه‌قی نییه، كه ئاوا به‌و ڕاشكاوییه‌وه قسه بكات له كاتێكدا كه سه‌ده‌ها ڕاو بۆچوونی ئاوا له دووتوێی ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كان و شاشه‌ی ته‌له‌فزوێنه‌كاندا ده‌بینێت!
چونکە هیچ کەس بەقەد خودی نوێنەرانی سیاسیی بۆرجوازی کورد، نازانن و دەرکی بەرژەوەندی چینایەتی ئەوان ناکەن. کەچی لە بەرامبەردا ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبێك کە ئیدیعای دونیای کۆمونیزم دەکات و دەولەتی کرێکاری کردووەتە ستراتیژی، دێت و قسەکەرانی ناسیونالیزمی کورد و سەرانی دەسەڵاتی بۆرجوازی بە نەزانی و کەمتەرخەمی تاوانبار دەکات و لەو دیو قسەکانییەوە پێمان دەڵێت، ئێمە باشترین کەسین کە بتوانین دەولەتی کوردی دروست بکەین!
له كۆتایی ئه‌و به‌شه‌ی دیمانه‌كه‌دا هاوڕێ سامان په‌نای بۆ ئه‌و ڕاپرسییه‌ی كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كرا بردوه و ده‌ڵێت له %98 خه‌ڵك ده‌نگیان به‌جیابوونه‌وه دا. هاوڕێ سامان به‌وه‌ی كه ده‌ڵێتت له %98 خه‌ڵك ده‌نگیان به‌جیابوونه‌وه دا، كه‌وتووەته هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌وه. لەسه‌دا 98 ی خه‌ڵك له كوردستاندا منداڵ و خه‌ڵكانی زۆر پیر و کەم ئاوەز و كه‌سانێكی زۆر نه‌خۆش و خه‌ڵكی دیکە ده‌گرێته‌وه، به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم كه هه‌ندێك له‌مانه هه‌ر مافی ده‌نگدانیان نه‌بووه و هه‌ندێكیشیان هه‌ر ده‌نگیان نه‌داوه. ڕاستییه‌كه‌ی مه‌سه‌له‌ی ده‌نگدان ده‌بێت ئاوا به‌یان بكرێت، كه بڵێیت له %98 ده‌نگده‌ران ، دواتریش دیسانه‌وه ده‌بێت ژماره‌ی ده‌نگده‌ران یا ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ران، به‌یان بكرێت، تاوەکو بزانین ڕوبەری پانتایی ئەو ڕیفراندۆمە چەند فراوان بووە و چەندێك لە دانیشتوان بەشدارییان تێدا کردووە.
دوا قسه‌م ده‌ڵێم لای من هه‌ره خاڵی باش له هه‌بوونی ده‌وڵەتۆكه‌یه‌كی كوردی و ده‌سه‌ڵاتێكی باڵاده‌ستی وه‌کو ئه‌مه‌ی ئێستا ، ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و تینوویەتییه‌یان بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی شكا و پاش نمه‌ككردن و تاسوق شكانیان لێی، باوه‌ڕم وانییه ئیتر ئه‌وان بیانه‌و‌ێت به حه‌سره‌تی ده‌وڵه‌تی کوردییه‌وه سه‌ر بنێنه‌وه، چونكه 22 ساڵه تاموچێژی خۆمانه‌ده‌وڵه‌ت، به هه‌موو ترشی و تاڵییه‌كه‌یه‌وه ده‌كه‌ن و ئەگه‌ر ڕاپرسییه‌كی ئازاد و سه‌رانسه‌ری بۆ کورده‌کانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، هه‌بێت ، ئه‌و كاته ده‌توانن به ڕاشكاوییه‌وه ڕای خۆیان سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌ربڕن.
CNT-AIT
و . له فه‌ره‌نسیه‌وه : سه‌لام عارف
بزوتنه‌وه‌یه‌کی هۆشمه‌ندی دژه پارتیی هه‌موو ده‌وڵه‌ته به‌ناو دیموکراتییه‌کانی گرتۆته‌وه، له چوارچێوه‌ی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا 15 ی ئایار له ئیسپانیا خۆپیشاندانێك دژ به پارته ڕامیارییه‌کان ڕێکخرا، له هه‌مان کاتدا ئه‌و خۆپیشاندانه بۆ به‌رقه‌رارگرتنی ( دیموکراسی ڕاسته‌قینه !Democracia real-ya) بوو .
وا دوو هه‌فته‌یه خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌کان ئیسپانیایان گرتووەتەوە و لایه‌نگرانی گەلەکۆمەکێی سه‌ربه‌خۆش ته‌واو له‌و خۆپیشاندانه‌دا تواونه‌ته‌وه و سه‌رقاڵن .
ئه‌و ناڕه‌زاییه یه‌کجار قه‌ڵه‌باڵغه و دژی په‌رله‌مانبازی سەرمایەدارییە، ئه‌و دیارده‌یه جارێکی دی ئه‌وه‌مان نیشان دەداته‌وه، که چینە ژێردەستەکان دەتوانن خۆیان ڕێک بخه‌ن و نادەربەست نین و هۆشمه‌ندن .
جۆری ڕێکخستن له‌ناوجه‌رگه‌ی ئاماده‌باشییه‌کاندا نه‌شونما دەکات، نه‌شونماکردنه‌که‌شی له‌و هه‌وڵانه‌دا خۆی ده‌نوێنێت،که بۆ به‌شداریکردن له کۆبوونه‌وه و کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌کاندا دەدرێن، داواکاریه‌کانمان پێش هه‌موو هه‌ڵوێسته تاکخوازییه‌کان ده‌که‌ون، هه‌ر ئه‌وه‌شه ئاوای له ئێمه کردووه، که چاوەڕوانی ئەو سیستمە نیۆنه‌رایه‌تییه نه‌بین، چونکە ئه‌و سیستمه که‌سایه‌تیمان وردوخاش دەکات .
کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌کان و کار و وته‌ی لیژنه‌کان وزه‌به‌خشی ئامرازێکن، که دەتوانێت به‌ره‌وڕووی ده‌سه‌ڵات ببێته‌وه و ته‌نگی پێهه‌ڵبچنێت .
بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و کاره، کاردانه‌وه‌ی توندوتیژی ده‌سه‌ڵات دوانه‌که‌وت، ئه‌وه بوو هێزی ئاسایشی خاوه‌نشکۆ، ته‌قه‌ی له خۆنیشاندانه‌که‌ی مه‌درید کرد و چەندین که‌س بریندار کران، ئه‌مە بێجگه له‌وه‌ی، که خه‌ڵکێکی زۆر باڵبه‌ست کرا و له‌نێو گیراوەکاندا هاوڕێیانی کۆمه‌ڵه‌كه‌ی ئێمه‌ش ( کۆمه‌ڵه‌ی نێونەتەوەیی کارگەران AIT) به‌رکه‌وتن، به‌ڵام دەسەلات نه‌یتوانی به‌زه‌بری پۆستاڵ بزووتنه‌وه‌که بێهێز بکات .
خۆڕێکخستن له ئه‌وروپا ( ئیسله‌ند – ئینگلته‌را – پورتگال – ئیسپانیا و یۆنان ) ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دژی سیستمی په‌ڕپوت و هه‌ژاریی و دژی باجدانی قه‌یرانێك،که قه‌یرانی ئێمه نییه، واته ئێمه دروستکاری نیین، دژی هه‌موو ڕامیارییەکانی ڕامیار‌کاران، خه‌باتی کارگەرانی به‌شه‌کانی دیکەی دونیا به‌رده‌وامه و به‌رفراوانتر ده‌بێت .
سەرەرای ئەوەی که له فه‌ره‌نسا دیوارێکی کپکردن دروستکراوه، تا ده‌نگی ئه‌و بزووتنه‌وه ناڕازییه سه‌ربه‌خۆیه‌ی ئیسپانیا نه‌گاته خه‌ڵکی، ئێمه بۆ شکاندنی ئه‌و گه‌ماڕۆدان و کپکردنه، له زۆربه‌ی شاره‌کاندا Lille , paris , Clermonferrand , Tolose , Perpigan…. ده‌ستپێشخه‌ریمانکرد …
– کۆبوونه‌وه‌ی هاوپشتی لەتەك چه‌وساوه‌کانی ئیسپانیا، له‌شاری ClermontFerrand
له‌سه‌ر داوای ڕێکخراوه‌ی CNT-AIT دژی ئه‌و دیواری کپکردنە، ڕۆژی 21 ی ئایار کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتی بەرپا دەکەین، تاوەکو ئه‌وه بخه‌ینه‌ڕوو، که گشت پارته ڕامیارییەکان دژی ڕزگاربوونن و سه‌ندیکاکانیش ئامرازی ئایدلۆجیی ده‌وڵه‌تن و دژی ده‌وڵه‌ت هیچ کارێك ئەنجام نادەن، نه‌قیزه‌ی ده‌وڵه‌ت خۆی ده‌یانبزوێنێت .
ئێمه زۆر لۆمه دەکرێین، چونکه له پێناوی به‌هێزکردنی بزووتنه‌وه‌یه‌کی به‌رهه‌ڵستکاریی سه‌ربه‌خۆدا خه‌بات دەکه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه خۆمان خه‌باتگێڕانی ئه‌و بواره‌ین و پێویستمان به‌وه نییه NPA و FDG یان SUD-CGT بێن و ده‌رباره‌ی ئیسپانیا چەنەبازیی بکەن و باسی هه‌ڵبژاردنه‌کانیش لەتەك چەنەبازییەکەیاندا گرێبده‌نەوە، چونکه ئیسته له فه‌ره‌نسه، باس هه‌ر باسی هه‌ڵبژاردنه‌کانه .
ئیسپانیا، سروەی شۆڕش
یه‌كشه‌ممه 15 ی ئایار له سه‌رتاپای ئیسپانیادا بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژ بە سیسته‌م و ته‌شه‌نه‌کردنی هه‌ژاری و به‌تاڵانبردنی سامانی دونیا، کۆبوونه‌وه‌کان و خۆپیشاندانه‌کان ڕێك دەخرێن، هاورێ ئیسپانییه‌کانمان به شه‌پۆلی چه‌ند هه‌زاری دژی هه‌ژاری و دێوەزمه‌ی به‌کاربردن ( الإستهلاك ) ی ده‌وڵه‌ت له ئیسپانیا بەوێنه‌ی ده‌وڵه‌ت له سوریا، داده‌ڕژێنه سه‌رشەقامەکان، جا ( ئه‌و ده‌وڵه‌ته چه‌پ بێت یان ڕاست ) شنه‌بای شۆڕش قبوڵ ناکات و پۆلیس و میدیاکه‌ی له‌سه‌رپێن، تازەترین نموونه، نمونه‌که‌ی مه‌دریده .
له مه‌درید پیاوانی ئاسایش هوروژانه جه‌ماوه‌ریه‌که‌یان دایه به‌ر ته‌قه و ده‌یان که‌سیان بریندارکرد و *** دوای ئابڵوقه‌دانی شار، ژماره‌یه‌کی زۆریش ده‌ستگیرکران و له‌نێو گیراوه‌کانیشدا هاوڕێیانی ئێمه‌ش هەبوون .
کوتوپڕ دوای ئه‌و ڕووداوانه میدیای سەرمایەداری بۆ پاساوهێنانه‌وه هاته گۆڕێ، لەتەك ئه‌وه‌شدا، که میدیا هه‌موو پرسەکان ده‌شێوێنێت، چارەی خۆڕێکخستنی بۆ ناکرێت، چونکه خۆڕێکخستن ڕێچکه‌ی خۆی گرتووه و تادێت فراوانتر و به‌هێزتر ده‌بێت، پێویستە ئه‌مڕۆ به‌ئاگابین و چاوه‌کانمان زیت بن و ئه‌وه بزانین،که دەتوانین ئه‌وه بڕوخێنین، که ده‌مان ڕوخێنێت،ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گەلەکۆمەکێکە لە زیادبووندایە، ( مه‌یدانی پاشا ) له مه‌درید جمه‌ی دێت، هه‌ر که تاریکیش تادێت، هێزی پۆلیس ده‌که‌وێته وێزه‌ی جه‌ماوه‌ر .
ئێمه خۆمان بۆ ئه‌وه ئاماده‌کردووه، که پشتگیری ئه‌و جه‌نگه کۆمه‌ڵایه‌تییه بکه‌ین، له ( مه‌درید ) ه‌وه تا ته‌رابولس، له ( تونس ) ه‌وه تا پاریس، ئازادکردنی ده‌ستگیرکراوه‌کانی (15 ی ئایار ) یشمان له‌بیر نه‌چووە ****
سه‌رچاوه
** ده‌مزانی ئه‌م نووسینه بۆ کاتی خۆی نوسراوه، من مه‌به‌ستم له وه‌رگێڕانی ته‌نها ئه‌وه‌بوو که به‌زمانی کوردی وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا بێت، به هیوای ئه‌وه‌ش، که گه‌نجه‌کانمان له خه‌باتی ڕۆژانه‌یاندا سوودی لێ وه‌ربگرن
*** سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه، هه‌ر له ڕۆژانی ئه‌و ته‌قه‌کردنه‌دابوو، که خاوه‌نشکۆی ئیسپانیا له ته‌له‌فزیۆنه‌وه به فەڕمی داوای لێبوردنی کرد، که ڕۆژێك له ڕۆژان له‌کاتی ڕاوکردندا ته‌قه‌ی له فیلێك کردوه !! و . ك
**** ئه‌و تێکسته به‌شێکه له‌و ( تراکته ) که له کۆبونه‌وه گشتییه‌که‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه .
شاڵاوی ڕەشبگیریی بۆ سەر ئەنارکیستەکان لە ئیستەنبوڵ لە پاش خۆپیشاندانەکانی 1ی ئایار
شەوی (13ی ئایار ) دەوڵەتی تورکی پەلامارێکی شەوانەی بۆ سەر ماڵ و ناوەندە کۆمەڵایەتییەکانی ئەنارکیستەکان لە ئیستەنبوڵ بەڕێخست . لەو پەلامارەدا 60 کەس دەستگیر کران . تا ئێستاکە ڕوون نییە، ئایا هەندێك لەو کەسانە ئەنارکیستن یا تەنیا خزم و هاوەڵی هەندێك لە ئەنارکیستەکانن .
ئاوا نیشان دەدرێت، کە ”هۆکاری” ڕوودانی ئەم پەلامارە لێپێچینەوە بێت بەرامبەر بە بەرهاویشتنی ئەنارکیستە یاخییەکان لە چالاکییەکانی 1ی ئایاردا .
هەرچەندە ئەو گروپانەی کە بەر ڕەشبگیرییەکە کەوتوون، ئەنارکیستانی یاخی نین . یەکێك لە گروپەکان سۆشیال ئەنارکیست / ئەنارکۆ –کۆمونیستە بە ناوی “زەوی و ئازادی – toprak ve ozgurluk” گروپەکەی دیکەیان ”چالاکی ئەنارکیستی شۆڕشگێرانە – Devrimci Anarsist Faaliyet (DAF)”.
تاکو ئەم ساتە هیچ هەواڵێك لەبارەی ئەنارکیستانی زیندانکراوەوە نییە . مۆڵەتی قسەکردنیان لەتەك پارێزەکانیان نییە . دەوڵەتی تورکییە لەم دوایانەدا هانای تاکتیکی پەلاماری ڕەشبگیری بەرامبەر هەموو جۆرە ڕەوتە چەپەکان داهێناوە . بەو هۆیەوە تاکو ئێستا هەزاران ئەندامی پارتی یاسایی کوردی (BDP) و سەدان چەپگەرای بەبێ دادگەییکردن و ڕوونکردنەوەی تاوانیان بۆ ماوەی چەندین ساڵ زیندانی کردووە . ئەمە یەکەمین پەلاماری گشتگیرانە (ڕەشبگیرانە )یە دژی ئەنارکیستەکان .
هەندێك وێنەی پەلامارەکە بۆ سەر قاوەخانەی ئەنارکیستی (RAA):
http://anarsistfaaliyet.org/sokak/devrimci-anarsist-faaliyete-polis-baskini/
http://libcom.org/news/turkish-police-forces-caught-60-anarchists-night-raids-14052012
کورتە فیلمی ڕێپێوانی ئەنارکیستان لە ڕۆژی 1ی ئایاری 2012ی ئیستەنبول دا
http://vimeo.com/41606943
سەرچاوەی هەواڵ: http://anarsistfaaliyet.org/
ئیسپانیا : گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی بۆ مه‌یدانه‌كان، كه پار‌ساڵ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوون، له پاڵ ئه‌م باودۆخه تازه‌ی ئه‌وروپادا، ڕه‌نگه گوڕێكی به بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری گه‌وره بدات
پاش ساڵێك به‌سه‌ر خۆپیشادانه گه‌وره‌كه‌ی ئیساپانیا و به‌رده‌وامی شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنه‌كان له گه‌لێك شاری ئیسپانیادا، ڕۆژی شه‌مه 2012.05.12 ، له یادی ساڵێك تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌ی پاردا زیاتر له 10 هه‌زار كه‌س له هه‌موو توێژاڵه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیساپانی له مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه و گه‌لێك شاری دیکە ڕژانه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان و گه‌وره‌ترین مه‌یدان له مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه دەستیان بەسەردا گیرایەوە . له‌ولاشه‌وه لەلایەن دەسەڵاتەوە 8 هه‌زار پۆلیس نێرراون بۆ ته‌وقكردنی مه‌یدانه‌كان و به ناڕه‌زاییكه‌رانیان ڕاگه‌یاند، كه هه‌تا سات 10 ی شه‌و ماوەیان هه‌یه بۆ چۆلكردنی مه‌یدانه‌كان و بڵاوه‌كردنیان . دواتر پۆلیس هێڕشی كرده سه‌ریان و زیاتر له 20 كه‌سیان له خۆپیشانده‌ران بریندار كرد و له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر ده‌ستگیر كران و پتر له 30 كه‌سیش ناو و ناونیشانیان لێوه‌رگیرا تاكو سزایان بدرێت .
ئه‌وه‌ی كه بووەتە، هۆی ڕوودانی خرۆشانەوەی خەڵکی، وەستانەوە و بەرەنگاریی بارودۆخێکە کە ئافەرێنەرانی دەسەڵاتداران و سەرمایەدارانن و خەریکن باجەکەی بەسەر خەڵکیدا بسەپێنن، لەوانە :
یه‌كه‌م : خه‌ڵكی ناتوانێت ئاوا ده‌سته‌ووه‌ستان دا‌نیشێت، له كاتێكدا كه ڕێژه‌ی بێكاران له هه‌ڵكشاندا بێت، به‌تایبه‌ت له نێوان گه‌نجاندا، كه ئەم ڕێژەیە چووه‌ته سه‌رووی له سه‌دا 50 و بارودۆخی ژیان به‌ره‌وخراپتر بڕوات و هیوایه‌كیش نه‌بێت له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له‌م بارودۆخه گرانه ڕزگاری بێت .
دووه‌م : ئه‌وه نزیكه‌ی 6 مانگه میرایەتی تازه فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات، ئه‌و میرایەتییەی كه یه‌كێتی ئه‌وروپا و ده‌سگه دراوییه‌كانیان و سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ئاوایان پێشبینی ده‌كرد ، كه له سایەی ده‌سڵاتدارانی تازه‌دا ئه‌م قه‌یرانه‌ی كه ئیسپانیا تێی كه‌وتووه، به‌ره‌و ڕه‌واندنه‌وه بڕوات یا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بتوانرێت كۆنترۆڵ بكرێت . به‌ڵام له ڕاستیدا وه‌كو چۆن پێشتر چالاکانی بزووتنەوەکە پێشبینیان كرد، بارودۆخه‌كه بەرەو خراپتربوون ده‌ڕوات، نه‌ك باشتربوون، هه‌روا ده‌رچوو .
بارودۆخی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئیسپانیا به‌و ڕاده‌یه خراپ بووه، كه له‌م ڕۆژانه‌دا میرایەتی ئیسپانیا به‌ناچاری چوا‌ره‌م بانکی ئیسپانیای كه ناوی Bankia یە کردە دەوڵەتی، واته كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته‌وه، ئه‌مه بێ له‌وه‌ش، هه‌ر له مانگی ڕابوردوودا بوو، كه له‌لایه‌ن میرایەتی ئه‌رجه‌نتین | ه‌وه، كۆمپانیای نه‌وت و گازی YPF ، [ كه له ساڵی 1999 دا به 15 ملیارد دۆلار بە كۆمپانیای Repsol ی نه‌وتی ئیسپانی فرۆشرا و بوو بە بەشێك لە کەرتی تایبەتی و ته‌نها له سه‌دا 51 ی بۆ خودی ئه‌رجه‌نتین مابووەوه ] ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و كردیه‌وه به موڵكی ده‌وڵه‌تی ئه‌رجه‌نتین . له‌مه‌ش خراپتر ئێستا سه‌رۆکشالیارانی ئیسپانیا ده‌یه‌وێت له‌و په‌یمانه‌ی كه به یەکێتی ئه‌وروپا و ده‌سگه دراوییه‌كان، لەبەرامبەر داشكاندانی بڕی قه‌رزه‌كان و عه‌جزی میزانییەیان دابووی، كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بۆی دانرابوو، پاشگه‌ز بێته‌وه . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی په‌یتا په‌یتاش بیانوو بۆ خۆدزینه‌وه له كۆبونه‌وه‌كانی سه‌رانی ئه‌وروپادا ده‌دۆزێته‌وه، تاكو زیاتر فشاری نه‌خرێته سه‌ر و شه‌رمه‌زارتر نه‌بێت .
گه‌ر پێشتر هیوایه‌كی كز له باشبوونی ئابووری ئه‌وروپا و به‌خۆداهاتنه‌وه‌ی یورۆ و وڵاتانی به‌كارهێنه‌ری یورۆ هه‌بووبێت، ئه‌وا لە ئێستا دوای بەدەسەڵاتگەییشتنی سوشیالیسته‌كان له فه‌ره‌نسا و پارتی چه‌پ له یۆنان له هه‌ڵبژاردنكه‌ی ئه‌م دواییه‌ی 05 ی ئایاری 2012 كه بووه هۆی په‌راوێزخستنی ئه‌و پارتانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ڕامیاریی ده‌ستلێگرتنه‌وه ( ته‌قه‌شوف ) بوون، ئه‌و هیوایه‌ش یا هه‌ر نه‌ما یا زیاتر كزبووه .
فرانسوا هۆڵه‌ند، تازه سه‌رۆككۆماری فه‌ره‌نسەش كه ئه‌مڕۆ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، تاکو ئێستا هه‌ر له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی كه له مانیفێستی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا به‌خه‌ڵكی فه‌ره‌نسەی دابوون، به‌رده‌وامه؛ له‌وانە پرسی دابینکردن و ئافەراندنی كاری زۆر به هێنانه‌خواره‌وی ڕێژه‌ی بێكاری كه له سه‌دا 10 زیاتره، زیادكردنی باج له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ماندان، قسه و وتووێژکردن له‌تەك ئەنجێلا مێركڵ سەرۆکشالیارانی ئه‌ڵمانیا و ده‌سگه دراوییه‌كانی ئه‌وروپا له‌بارەی ڕیفۆرمكردنی یورۆ و هه‌لومه‌رجه‌كانی كه پێوه‌ی په‌یوه‌ستن و ڕزگاركردنی فه‌ره‌نسە له‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ی كه پیایدا تێده‌په‌ڕێت و هتد ..
هه‌رچیش یۆنانه نه میرایەتی سوشیالیست و نه لیبراڵ و نه خه‌ڵكانی ته‌كنۆكرات و نه كۆمه‌ك و یارمه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ده‌سگه دراوییه‌كانیان و سندوقی دراوی نێودوڵه‌تی به‌فریای نه‌گه‌یشتن . بگره قه‌یرانه‌كه وا خه‌ستبووه‌ته‌وه، هه‌موو ئه‌و پارتانه‌ی كه پێشتر له‌تەك ڕامیاریی دەستلێگرتنەوەدا بوون و له‌سه‌ر ڕه‌چه‌ته‌ی ناوەندە دراوییه‌كان، ڕێیان ده‌كرد، تاكو گیانیان تێدابێته‌وه، به‌هه‌ر هه‌موویان كه‌متر لە له‌سه‌دا 50 ی ده‌نگیان هێناوه، كه هیچیان ماف و ڕەوایەتی دروستكردنی میرایەتییان نییه . ئه‌وه‌تا بۆ ماوه‌ی 9 ڕۆژی ڕه‌به‌قه، به‌و هه‌موو هه‌وڵ و ڕاوێژ و ته‌گبیره‌وه، كه دەیکەن و ده‌یده‌ن و بۆیان ده‌كرێت، نه كۆنه سه‌رۆکشالیاران و نه سه‌رۆكی یۆنان نه‌یانتوانیوه میرایەتییەك دروستكه‌ن .
ئه‌وه‌ی كه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌م دوواییه‌ی یوێناندا گرنگ بوو، کەمڕەنگبوونەوە و ڕه‌تكرانەوەی ڕۆلی پارته‌كان بوو، وه‌كو ڕیفرانده‌مێك وابوو له‌سه‌ر ئه‌وان، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌وه‌شی سه‌لمان، كه‌پارتە لیبراڵ و كۆنه‌پارێزه‌كان و سۆشیالیسته‌كان له‌ناو خه‌ڵكانی ئاسایی‌دا چه‌ند بێبنەکە و بێكه‌سن . ئه‌وه‌ی كه له هه‌موو پارته‌كان زیاتر ڕه‌واجی هه‌بووه، پارتی چه‌په، پارتی Syriza كه سه‌رۆكه‌كه‌ی كوڕێكی گه‌نجه به‌ناوی Alexis Tsipras و ماوه‌یه‌كی زۆر نییه درستبووه، به‌ڵام له‌تەك ئه‌وه‌شدا کە دووەمین زۆرینەی دەنگی هێبنا، کەچی هێشتا تەنیا نزیكه‌ی له‌سه‌دا 17 ی ده‌نگه‌كانی بەدەست هێناون و هۆی سه‌ره‌كی بەرەوپێشچوونیشی بۆ ئه‌وه دەگەڕێتەوە، كه ئه‌وان دژی مه‌رج و به‌نده‌كانی یەکێتی ئه‌وروپا و ده‌سگه دراوییه‌كانن، كه به‌سه‌ر یۆنان‌دا سه‌پاندویانن، ئه‌وان ده‌ڵێن نابێت یۆنان به‌و مه‌رجانه‌وه یورۆ قبوڵ بكات .
له‌كاتێكدا كه ناتوانرێت میرایەتی دروستبكرێت، ئه‌گه‌ری هه‌ڵبژاردنێكی نوێ له مانگی ئاینده‌دا هه‌یه، به‌ڵام ڕاپرسییەکانیش ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن، ئه‌م جاره ئه‌م پارته چه‌په، كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی دواییدا پلەی دووه‌می هێناوه، جێگەی یه‌كه‌م بەدەستبهێنێت . به‌ڕای ئه‌وان له هه‌ڵبژاردنی مانگی داهاتوودا له سه‌دا 35 ی ده‌نگه‌كان ده‌هێنێت، كه ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا زه‌نگێكی مه‌ترسیداره، چونكه له هه‌ردوو بارەكه‌دا بۆ ئه‌وان باش نییه : ئیتر ئەگه‌ر به مه‌رجه‌كانی ئه‌وان ڕازی نه‌بێت و له قەڵەمڕەوی یورۆدا بمێنێته‌وه، یا یۆنان له‌و قەڵەمڕەوەدا بێنێته ده‌ره‌وه . به‌پێی بۆچوونی ئابووریناسه‌كان و سه‌رۆكی كۆمپانییه گه‌وره‌كان، ئه‌گه‌ری له‌سه‌دا 76 ی ده‌رچوونی یۆنان له قەڵەمڕەوی یورۆ و به‌كارهێنانی دراوی خۆی هەیە .
هه‌ڵبه‌ته ئه‌م دوو ڕووداوه‌ی ئه‌م دوایه‌ی ئه‌وروپا؛ فه‌ره‌نسە و یۆنان ، گه‌ر له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆیان بمێننه‌وه و به‌و ئاقاره‌دا بڕۆن، كه ئێستا نییەتیانه، كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا و دراوی یورۆ و پاوه‌ندی بریتانی و هه‌تا دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و دراوه‌كانی دیکەی جیهانیش داده‌نێن . له هه‌مووشی گرنگتر بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌ره‌و پێشتر ده‌بات و چیتر ڕۆڵی پارته‌كان له‌و گه‌مه ڕامیارییه‌دا كه ده‌یانكرد و ده‌یكه‌ن به‌ته‌واوی ناهێڵێت و له‌مه‌ولا ڕۆڵێكی گه‌وره و كاریگه‌ریان نابێت .
ڕێنیشاندەری بابەتەکان
www.facebook.com/anarkistan.net ***** sekoy-anarkistani-kurdiy-zman@riseup.net ***** https://i-f-a.org
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.