ئەرشیفەکانى هاوپۆل: كوردی – Kurdi

بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان

كرێكارانی مانگرتووی كارخانەكانی ڕستنی (المحلة) جێگری پارتی (ئازادی و داد- الحرية والعدالة) دەردەكەن

كرێكارانی ڕستنی (المحلة) جێگری پارتی (ئازادی و داد- الحرية والعدالة) دەردەكەن و دەڵێن ” مرسي فەرمانەكانی لە نووسینگەی (الإرشاد)ەوە وەردەگرێت ” كرێكارانی ڕستنی (المحلة) بۆ ڕۆژی دووەم ، درێژەیان بە مانگرتنەكەیان دا و بنكەكانی بەرھەمھێنانی وزەیان لەنێو كۆمپانیدا داخستن و تەزووی كارەبایان لە ئامێرەكان بڕی و وەك نیشانەی بەردەوامی مانگرتنەكەیان كرێكارەكان ئامادەی پیشوازیكردن لە ئەندازیار سعد الحسيني سەرۆكی لیژنەی نەخشەدانان و بودجە لە (ئەنجومەنی گەل)دا و دژی محمد مرسي.

ھەروەھا كرێكارەكان نوێنەری پارتی (ئازادی و داد – الحرية والعدالة) مەحمود تەوفیق لەكاتێكدا كە دەیویست گوێ لە داخوازییەكانیان بگرێت، لەنێو كۆمپانی دەكەنە دەرەوە، ھەروەھا ھێرشێكی توند دەكەنە سەر (محمد مرسي) بە نەرێنی و فەرمانوەرگرتن لە نووسینگەی (الإرشاد) تاوانباریان كرد.

A.1.3 بۆ چی ئه‌نارکیزم به‌ سۆشیالیزمی ئازادیخوازانه‌ش نێو ده‌برێت؟

A.1.3 بۆ چی ئه‌نارکیزم به‌ سۆشیالیزمی ئازادیخوازانه‌ش نێو ده‌برێت؟

زۆرێك له‌ ئه‌نارکیسته‌کان به‌ له‌به‌رچاوگرتنی سروشتی نه‌رێیی پێناسه‌کردنی واژه‌ی “ئه‌نارکیزم” له‌ ڕابوردوودا، واژه‌گه‌لی تریان بۆ پێداگرتن له‌سه‌ر پۆزه‌تیڤبوون و سازێنه‌ربوونی به‌کار بردووه‌. واژه‌ فره‌تر به‌کاربراوه‌کان بریتن له‌ “سۆشیالیزمی ئازاد freesocialism، “کۆمونیزمی ئازاد free communism، “سۆشیالیزمی ئازادیخواز libertarian socialism” و “کۆمونیزمی ئازادیخواز libertariancommunism. بۆ ئه‌نارکیسته‌کان، سۆشیالیزمی ئازادیخواز، کۆمونیزمی ئازادیخواز و ئه‌نارکیزم به‌ کرده‌وه‌ هه‌ر یه‌ك واتایان هه‌یه‌. یا به‌و جۆره‌ی که‌ ڤانزێتی Vanzetti ده‌ڵێت: پاش هه‌موو، ئێمه‌ش سۆشیالیستین وه‌ك سۆشیال-دیموکراته‌کان، سۆشیالیسته‌کان، کۆمونیسته‌کان و I.W.Wهه‌موو سۆشیالیستن. ته‌نیا جیاوازی بنه‌ڕه‌تی نێوان ئێمه‌ و هه‌موو ئه‌وانی تر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتخوازن، به‌ڵام ئێمه‌ ئازادیخوازین؛ ئه‌وان باوه‌ڕییان به‌ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و میرایه‌تی خۆیان هه‌یه‌؛ ئێمه‌ باوه‌ڕمان به‌ هیچ جۆره‌ میری و ده‌وڵه‌تێك نییه‌.” [Nicola Sacco and Bartolomeo Vanzetti, The Letters of Sacco and Vanzetti, p. 274]

به‌ڵام ئایا ئه‌مه‌ دروسته‌؟ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر (American Heritage Dictionary) بۆمان ده‌رده‌که‌وێت: ئازادیخوازLibertarian : که‌سێك که‌ باوه‌ڕی به‌ ئازادی بیرکردنه‌وه‌ و کردار هه‌یه‌؛ که‌سێك که‌ باوه‌ڕی به‌ ئازادی ویست (ئیراده‌) هه‌یه‌.

سۆشیالیزم Socialism: سیستمێکی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌ له‌وێدا به‌رهه‌مهێنه‌ران، ده‌سه‌ڵاتی رامیاری و که‌ره‌سته‌کانی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردنیان له‌به‌ر ده‌ستدایه‌.

ته‌نیا ئه‌و پێناسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ تێکه‌ڵ بکه‌ن و ببینن چی به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌دات: سۆشیالیزمی ئازادیخوازانه‌ Libertarian Socialism سیستمێکی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌ باوه‌ڕی به‌ ئازادی کردار، بیرکردنه‌وه‌ و ویست هه‌یه‌. سیستمێك که‌ به‌رهه‌مهێنه‌ران، تیایدا ده‌سه‌ڵاتی رامیاری و که‌ره‌سته‌کانی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردنیان له‌به‌ر ده‌ستدایه‌.

(له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا ده‌بێت ئێمه‌ سه‌رنجه‌ ڕۆژانه‌ییه‌کانمان بخه‌ینه‌ سه‌ر گه‌شه‌نه‌کردووی رامیاریی که‌ هێشتاکه‌ به‌سه‌ر فه‌رهه‌نگه‌کاندا زاڵه‌. ئێمه‌ ئه‌م پێناسانه‌ ته‌نیا بۆ نیشاندانی ئه‌وه‌ی که‌ “ئازادیخوازی” ناکاته‌ “بازار ئازاد“ی سه‌رمایه‌داری و “سۆشیالیزم“یش ناکاته‌ خاوه‌ندارێتی ده‌وڵه‌تی. ئاشکرایه‌، که‌ فه‌رهه‌نگه‌کانی تر پێناسه‌ی جیاوازیان هه‌یه‌ – به‌تایبه‌ت بۆ سۆشیالیزم . ئه‌و ئاره‌زوومه‌ندییه‌ بۆ لێدوان له‌سه‌ر پێناسه‌ی فه‌رهه‌نگه‌کان بۆ به‌ دواچوونی بێکۆتایی و هۆگریی بێسوودی رامیاریی کراوه‌یه‌، به‌ڵام ئێمه‌ نامانه‌وێت).

به‌ڵام، به‌ سه‌رنجدان له‌ پێكهێنانی پارتی ئازادیخواز Libertarian Party له‌ ده‌وڵه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، زۆرێك له‌ خه‌ڵكی پێیان وایه‌ که‌ “سۆشیالیزمی ئازادیخواز” واتایه‌کی دژه‌ چه‌مكی هه‌یه‌. له‌ڕاستیدا زۆرێك له‌ “ئازادیخوازان“پێیان وایه‌ که‌ ئه‌نارکیسته‌کان هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن تاکو بۆچوونگه‌لی “دژه‌ ئازادیخوازی“ی “سۆشیالیزم“ ( به‌و جۆره‌ی که‌ ئه‌وان وێنای ده‌که‌ن) له‌ته‌ك ئایدیۆلۆژی پارتی ئازادیخواز، ئامێته‌ بکه‌ن و به‌و جۆره‌ بۆچوونگه‌لی “سۆشیالیزم” “په‌سه‌ندتر” بکه‌ن – به‌ واتایه‌کی تر، هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاوه‌کو سیمبولی ئازادیخوازی له‌ هه‌ڵگرانی راستینه‌ی بدزن!

ئه‌مه‌ زۆر له‌ راستییه‌وه‌ دووره‌. ئه‌نارکیسته‌کان له‌ ده‌هه‌ی 1850ه‌وه‌ چه‌مکی “ئازادیخوازی“یان بۆ ناساندنی خۆیان و بۆچوونه‌کانیان به‌کار بردووه‌. به‌پێی مێژووناسی ئه‌نارکیست ماکس نێتلاو Max Nettlau ئه‌نارکیستی شۆڕشگێڕ جۆزێف دیاکوا Joseph Dejacque ڕۆژنامه‌ی Le Libertaire, Journal du Mouvement Social ی له‌نێوان سالانی 1858تا 1861 له‌ نیویۆرك ده‌رکردووه‌. ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ مێژووی به‌کاربردنی “واژه‌ی کۆمونیزمی ئازادیخواز” بۆ مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 1880 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. [Max Netllau, A Short History of Anarchism, p. 75 and p. 145] به‌کاربردنی چه‌مکی “ئازادیخوازی” له‌لایه‌ن ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه‌ له‌ ده‌هه‌ی 1890 به‌دواوه‌ له‌ فه‌ره‌نسه‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕزگاری له‌ ده‌ست یاسای به‌ربه‌ستکردنی ئه‌نارکیسته‌کان له‌و سه‌رده‌مه‌دا و هه‌روه‌ها بۆ به‌رگرتن له‌ وێناگه‌ری نیگه‌تیڤی خه‌ڵك له‌ واژه‌ی “ئه‌نارکی” په‌ره‌ی پێ درا (بۆ نموونه‌ سێباستیان فاور Sebastien Faure و لویس میشێل Louise Michel ڕۆژنامه‌ی ئازادیخواز Le Libertaire یان له‌ ساڵی 1895 له‌ فه‌رنسه‌ بڵاوکردووه‌ته‌وه‌).له‌و کاته‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، واژه‌ی ئازادیخواز به‌ هزر و بزاڤه‌ ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه‌ په‌یوه‌سته‌. نموونه‌ی زیاتر له‌و باره‌وه‌، ئه‌نارکیسته‌کان له‌ جولای 1954دا له‌ ئه‌مه‌ریکا کۆمه‌ڵه‌ی ئازادیخوازانThe Libertarian Leauge پێکده‌هێنن، که‌ له‌سه‌ر بنچینه‌کانی ئه‌نارکۆسه‌ندیکالیزم پێك هاتبوو و تا ساڵی 1965 به‌رده‌وام بوو. به‌ڵام له‌لایه‌کی تره‌وه‌، پارتی “ئازادیخواز“ی ئه‌مه‌ریکا، ته‌نیا له‌ سه‌روبه‌ری ساڵانی 1970 سه‌ری هه‌ڵدا، ڕێك 100ساڵ پاش ئه‌وه‌ی که‌ یه‌که‌مینجار ئه‌نارکیسته‌کان چه‌مکی ئازادیخواز بۆ ده‌ربڕینی بیروبۆچوونه‌کانی خۆیان به‌کار بردووه‌ (90 ساڵ پاش به‌کاربردنی یه‌که‌مین جاری چه‌مکی “کۆمونیزمی ئازادیخواز“). به‌م پێیه‌، ئه‌وه‌ پارتی ئازادیخوازه‌ که‌ که‌ چه‌مکی ئازادیخوازی “دزیوه‌” نه‌ك ئه‌نارکیسته‌کان. دواتر له‌ به‌شی B دا، له‌و باره‌وه‌ قسه‌ ده‌که‌ین، بۆچی بۆچوونه‌کانی “ئازادیخوازی” سه‌رمایه‌داری (ئه‌وه‌ی که‌ پارتی ئازادیخواز په‌سه‌ندییه‌تی) دژی چه‌مکه‌که‌یه‌تی.

به‌و جۆره‌ی که‌ له‌ به‌شی I دا ڕوونی ده‌که‌ینه‌وه‌، ته‌نیا سیستمی خاوه‌نداریتی ئازادیخوازانه‌ی سۆشیالیستی Libertarian – Socialist ده‌توانێت ئازادییه‌ تاکه‌که‌سییه‌کان په‌ڕه‌ پێبدات. پێویست ئه‌وه‌ش بوترێت، که‌ خاوه‌نداریتی ده‌وڵه‌تی – ئه‌وه‌ی که‌ “سۆشیالیزم” ناو ده‌برێت – بۆ ئه‌نارکیسته‌کان به‌هیچ شیوه‌یه‌ك سۆشیالیزم نییه‌. وه‌ك ئه‌وه‌ی که‌ له‌ به‌شی H دا تێی ده‌گه‌ین، “سۆشیالیزم“ی ده‌وڵه‌تی، ته‌نیا جۆرێکه‌ له‌ سه‌رمایه‌داری و هیچ ناوه‌ڕۆکێکی سۆشیالیستی نییه‌. هه‌روا که‌ ڕۆدۆلف ڕۆکه‌ر Rudolf Rocker تێبینی کردووه‌، سۆشیالیزم بۆ ئه‌نارکیسته‌کان ته‌نیا پرسی زگتێری نییه‌، به‌ڵکو پرسی هێنانه‌ ئارای که‌ڵچه‌ڕێکه‌ که‌ شوناسی تاکه‌که‌سی و داهێنانی ئازادی که‌سه‌کان دابین ده‌کات؛ به‌بێ ئازادی، به‌ره‌و سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی خه‌سێنه‌ر مل ده‌نێت و ته‌واوی بیرکردنه‌وه‌ و هه‌ستی که‌سه‌کان ده‌کاته‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌یاڵی گشتی . [quoted by Colin Ward, “Introduction”, Rudolf Rocker, The London Years, p. 1]

به‌ سه‌رنجدان له‌ ڕه‌چه‌ڵه‌کی ئه‌نارکیستی چه‌مکی “ئازادیخوازی”، که‌من ئه‌و ئه‌نارکیستانه‌ی لایان ئاساییه‌ که‌ ببینن ئه‌م چه‌مکه‌ له‌لایه‌ن ئایدیۆلۆژییه‌که‌وه‌ دزراوه‌، که‌ شتێکی وا هاوبه‌شی له‌ته‌ك بۆچوونه‌کانماندا نییه‌. له‌ ده‌وڵه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان وه‌ك موره‌ی بوکین Murray Bookchin تێبینی کردووه‌ چه‌مکی ‘ئازادیخوازی‘ بۆ خۆی، گرفت ده‌وروژێنێت، به‌تایبه‌ت فێڵی هاوتاکردنی ئایدیۆلۆژییایه‌کی دژه‌ سه‌روه‌ری له‌ته‌ك بزاڤێکی هه‌وڵده‌ر بۆ ‘سه‌رمایه‌داری بێگه‌رد‘ و ‘بازارئازاد‘. ئه‌و بزاڤه‌ هه‌رگیز ئافه‌رێنه‌ری چه‌مکه‌که‌ نییه‌: به‌ڵکو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بزاڤی ئه‌نارکیستی سه‌ده‌ی نۆزده‌ و پێویسته‌ بگێڕدرێته‌وه‌ بۆ دژه‌سه‌روه‌ران … ئه‌وانه‌ی که‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن قسه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵکی وه‌ك گشتێك بکه‌ن، نه‌ك بۆ خۆپه‌رستی که‌سیی، ئه‌وانه‌ی که‌ ئازادی و خاوه‌ندارێتی کۆمپانیاکان و سوود هاوتا ده‌که‌ن. به‌و جۆره‌ پێویسته‌ ئه‌نارکیسته‌کان له‌ ئه‌مه‌ریکا “بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ کرده‌ییکردنی نه‌ریتێك، که‌ به‌ هۆی ڕه‌وایی بازارئازاده‌وه‌ شێوێنراوه‌”. [The Modern Crisis, pp. 154-5 وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌یکه‌ین، به‌و جۆره‌ له‌سه‌ر بانگه‌وازکردنی بۆچوونه‌کانمان به‌ سۆشیالیزمی ئازادیخوانه‌، به‌رده‌وام ده‌بین.

 

 

 

مانگرتنی ٢٥ ھەزار كرێكاری ڕستن و چنینی میسر

ھەزار كرێكاری ڕست و چنینی المحلة ی میسر درێژە بە مانگرتنەكەیان دەدەن، پاش پیوەستبوونی شیفتی سێیەم و ئەنجوومەنێكی ٣٠٠ كرێكاری بۆ پاسەوانی كارخانە.. داواكارییە سەرەكییەكانی مانگرتنەكەیان بریتین لە : زیادكردنی لایەنی كەمی كرێ بۆ ١٥٠٠ جونەی، بەرەنگاری گەندەڵی و دەركردنی گەندەڵان و یەكێتی كرێكاران دەكەن

A.1.2 ئه‌نارکیزم چی ده‌گه‌یێنێت‌؟

A.1.2 ئه‌نارکیزم چی ده‌گه‌یێنێت‌؟

به‌ پێی ده‌ربڕینی پیته‌ر کرۆپۆتکین، ئه‌نارکیزم سیستمێکی بێ میرایه‌تییه‌ له‌ سۆشیالیزم [Anarchism, p. 46] به‌ واتایه‌کی تر، ئه‌نارکیزم به‌ واتای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌هره‌کێشی مرۆڤ له‌ لایه‌ن مرۆڤه‌وه‌، که‌ هه‌مان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی (له‌وانه‌ سه‌رمایه‌داری) و میرایه‌تییه‌.[Errico Malatesta, Towards Anarchism,”, p. 75]

له‌به‌ر ئه‌وه‌، ئه‌نارکیزم تیئۆرییه‌کی رامیارییه‌ و ئامانجی پێكهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌که‌ به‌بێ پێکهاته‌ی قوچکه‌یی رامیاریی، ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی. ئه‌نارکیسته‌کان پاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن، که‌ ئه‌نارکی، بێ سه‌روه‌ر، فۆرمی گونجاوی سیستمێكی کۆمه‌ڵایه‌تیی و بۆ سوودوه‌رگرتن له‌وپه‌ڕی ڕاده‌ی فراوانی ئازادی تاکه‌که‌سی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تیی له‌باره‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوازیاری به‌دیهێنانی ئامانجگه‌لی ئازادی و یه‌کسانی وه‌ك ئاڵوگۆڕیكی پشتیوانی خۆین. یا به‌و جۆره‌ی که‌ باکونین له‌ ده‌ربڕینه‌ به‌ناوبانگه‌که‌ی خۆیدا ده‌ڵێت:

ئێمه‌ به‌و بڕوایه‌ گه‌یشتووین که‌ ئازادی به‌بێ سۆشیالیزم واته‌ سته‌م و ناداروه‌ری و سۆشیالیزم به‌بێ ئازادی واته‌ کۆیله‌تی و دڕنده‌یی. [The Political Philosophy of Bakunin, p. 269]

مێژووی کۆمه‌ڵگه‌ مرۆییه‌کان ئه‌م پرسه‌ی سه‌لماندووه‌، که‌ ئازادی به‌بێ یه‌کسانی، ئازادییه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتداران، یه‌کسانیش به‌بێ ئازادی له‌ توانادا نییه‌ و ئاراسته‌کردنه‌ به‌ره‌و کۆیله‌تی.

ئه‌گه‌ر چی جۆرگه‌لی جیاواز له‌ ئه‌نارکیزم هه‌ن( له‌ ئه‌نارکیزمی تاکگه‌را individualist anarchism وه‌ بگره‌ تا ئه‌نارکۆکۆمونیزم communist-anarchism… بۆ زانیاری زیاتر بنواڕنه‌ به‌شی A.3) هه‌موویان دوو خاڵی هاوبه‌شیان له‌ ناوه‌ڕۆکی خۆیاندا هه‌ڵگرتووه‌؛ دژایه‌تی له‌ته‌ك میرایه‌تی و دژایه‌تی سه‌رمایه‌داری. به‌ قسه‌ی ئه‌نارکیستی تاکگه‌را به‌نیامین توکه‌ر Benjamin Tucker ئه‌نارکیزم پێ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و نه‌هێشتنی قازانجخۆری؛ میرایه‌تی مرۆڤ به‌سه‌ر مۆرڤ و به‌هره‌کێشی مرۆڤ له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه‌داده‌گرێت [cited by Eunice Schuster, Native American Anarchism, p. 140] ته‌واوی ئه‌نارکیسته‌کان به‌ ئه‌ندازه‌ی ده‌وڵه‌ت و میرایه‌تی، سوود، به‌رتیل و کرێ وه‌ك قازانجخۆری ده‌بینن و له‌ته‌كیان و ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی که‌ ده‌یانهێنێته‌ بوون، دژایه‌تی ده‌که‌ن.

به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی، به‌پێی ده‌ربڕنی ل. سوزان براونL. Susan Brown له‌ چوارچێوه‌ی “به‌سته‌رێکی هاوبه‌ش“ ئه‌نارکیزم ڕسواکردنی هه‌موو پایه‌به‌ندییه‌کی قوچکه‌یی و پاوانخوازیییه‌، له‌به‌رامبه‌ردا ئاره‌زوومه‌ندی خه‌باتکردنه‌ بۆ ئازادی تاکایه‌تی مرۆڤ. [The Politics of Individualism, p. 108] بۆ ئه‌نارکیسته‌کان، تاوه‌کو مرۆڤ بۆ میرایه‌تی یا ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌دار ملکه‌چ بێت، ناتوانێت به‌ ئازادی بگات. به‌و جۆره‌ی که‌ ڤۆلتارین دێ کلێیر Voltairine de Cleyre به‌ کورتی ده‌ری ده‌بڕێت: ئه‌نارکیزم … له‌ توانادابوونی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك فێرده‌کات، که‌ پێداویستی یه‌ك به‌ یه‌کی مرۆڤه‌کان تێیدا دابین کراوه‌ و په‌روه‌رده‌ی ته‌واوی هۆشیی و جه‌سته‌یی سه‌ردێڕی ژیانی هه‌مووانه‌ … ئه‌نارکیزم فێرمان ده‌کات، که‌ ده‌زگه‌ی نادادوه‌رانه‌ و سته‌مگه‌رانه‌ی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردنی هه‌نووکه‌یی، ده‌بێت له‌نێو ببرێت و له‌لایه‌ن سیستمێکه‌وه‌ شوێنی بگیردرێته‌وه‌، که‌ به‌بێ پێداویستبوونی خاوه‌نکار که‌ کرێکار ناچار ده‌بێت به‌شی زۆر له‌ به‌رهه‌می خۆی به‌و بفرۆشێت، ئازادی کارکردن بۆ هه‌مووان دابین ده‌کات … له‌ مرۆڤی گوێرایه‌ڵ، مرۆڤی ناڕازی ده‌ئافرێنێ و له‌ یاخیبووی نائاگا، نارازی هوشیار په‌رده‌وه‌رده‌ ده‌کات … ئه‌نارکیزم له‌ دویی به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی هه‌ستی هوشیاری مرۆییه‌وه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ سته‌م و نادادوه‌ری، هه‌ستێك بۆ درێژه‌دان به‌ جه‌نگی بێکۆتایی دژی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌ت، هه‌ستێك که‌ خوازیاری کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی باشتره‌.[Anarchy! An Anthology of Emma Goldman’s Mother Earth, pp. 23-4]

به‌م جۆره‌، ئانارکیزم تیئۆرییه‌کی رامیارییه‌، که‌ لایه‌نگری پێکهێنانی ئه‌نارکی، کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پشتبه‌ستوو به‌ بنه‌مای به‌و په‌ڕی “بێ فه‌رمانڕه‌وایی”ه‌. بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ ئه‌نارکیسته‌کان وه‌ك ته‌واوی سۆشیالیسته‌کان بڕوایان وایه‌، که‌ سه‌رده‌می خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی زه‌مین، سه‌رمایه‌ و که‌ره‌سته‌کانی به‌رهه‌مهینان به‌سه‌ر چووه‌ و سزاوار به‌ له‌ناوچوونه‌. ئه‌وه‌ی که‌ که‌ره‌سته‌کانی به‌رهه‌مهێنان ده‌بێت دارایی هاوبه‌شی کۆمه‌ڵگه‌ بن و هاوبه‌ش له‌لایه‌ن به‌رهه‌مهێنه‌رانی سامانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ببرێن. ئه‌نارکسیته‌کان ئه‌وه‌ ڕاده‌گه‌یێنن که‌ ڕێکخستنی ئایدیالی ڕامیاریی کۆمه‌ڵگه‌ کاتێك دێته‌ بوون، که‌ کارگێریی میری تا که‌مترین ئاست دابه‌زیبێت …. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی که‌ دوائامانجی کۆمه‌ڵگه‌ هێنانه‌خواره‌وه‌ی کاروباری میرییه‌ تا ئاستی نه‌بوون. ئه‌مه‌ هه‌مان کۆمه‌ڵگه‌ی بێ میرایه‌تی – ئه‌نارکی-یه‌. [Peter Kropotkin, Op. Cit., p. 46]

به‌م جۆره‌ ئه‌نارکیزم هه‌م پۆزه‌تیڤه‌ و هه‌م نیگه‌تیڤ. کۆمه‌ڵگه‌ی هه‌نووکه‌یی شی ده‌کاته‌وه‌ و لێك ده‌داته‌وه‌ و ڕه‌خنه‌ی ئاراسته‌ ده‌کات. به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتدا تێڕوانینی نوێ بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوو ده‌خاته‌ ڕوو؛ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك که‌ پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌کانی مرۆڤ، ئه‌وانه‌ی که‌ کۆمه‌ڵگه‌ی هه‌نووکه‌یی نکۆڵییان لێ ده‌کات، به‌وپه‌ڕی ڕاده‌ ده‌گه‌یێنێت. ئه‌و پێداویستییانه‌ی که‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئازادانه‌ و یه‌کسانیخوازانه‌ و هاوپشتییانه‌ن، له‌ به‌شی A.2.فره‌تر ڕوون ده‌کرێنه‌وه‌.

ئانارکیزم شیکردنه‌وه‌ و لێکدانه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌ له‌ته‌ك هیواکان ئامێته‌ ده‌کات، یا به‌و جۆره‌ی که‌ باکونین (له‌ ڕۆژانی ئه‌نارکیستی پێشوویدا ) په‌نجه‌ی بۆ ڕاده‌کێشێت، پاڵنه‌ری وێرانکردن، پاڵنه‌رێکی ئافه‌رێنه‌ره‌. که‌س ناتوانێت کۆمه‌ڵگه‌یه‌كی باشتر چێ بکات به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌رکێکی دروستی له‌ که‌موکوڕی و گرفته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی هه‌نووکه‌یی هه‌بێت.

هه‌روه‌ها پێویسته‌ پێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ داگرین که‌ ئه‌نارکیزم واوه‌تر له‌ شیکردنه‌وه‌ و لێکدانه‌وه‌ و خستنه‌ڕووی وێناگه‌ری کۆمه‌ڵگه‌ی تازه‌یه‌. ئه‌نارکیزم ڕیشه‌ی له‌ خه‌باتدایه‌؛ خه‌باتی که‌سی چه‌وساوه‌ بۆ ئازادی. به‌ واتایه‌کی تر، ئه‌نارکیزم ڕێگه‌یه‌کی تازه‌یه‌ به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه‌ی پشتبه‌ستوو به‌ پێداویستییه‌کانی مرۆڤ، نه‌ك ده‌سه‌ڵات، ده‌خاته‌ ڕوو و هه‌روه‌ها شوێنه‌کانی گۆی زه‌مین له‌ پێش سووده‌وه‌ داده‌نێت. وه‌ك یه‌کێك له‌ ئه‌نارکیسته‌کانی سکۆتله‌نده‌ ستوارت کریستی Stuart Christie ده‌ڵێت:

ئه‌نارکیزم بزاڤێکه‌ بۆ ئازادی مرۆڤ. وه‌ك سه‌لماوه‌، دیموکراتیك و یه‌کسانیخوازه‌ … ئه‌نارکیزم وه‌ك خه‌باتی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن چه‌وساوه‌وه‌ له‌ دژی چه‌وسانه‌وه‌ و سته‌م و به‌هره‌کێشی ده‌ستی پێ کردووه‌ و به‌و جۆره‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت. دژی په‌ره‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتی میریی و ڕێسا و مۆرکه‌ کوشنده‌کانی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی و چاوچنۆکی تاکایه‌تییه‌. ئه‌م دووانه‌ – پێکه‌وه‌ یا به‌ته‌نیا- ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی ژماره‌یه‌کی دیاریکراو له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی که‌سانی تر دابین ده‌که‌ن.

“ ئه‌نارکیزم هه‌م تیئۆری و هه‌م کرده‌یه‌ بۆ ژیان. له‌ ڕووی فیلۆسۆفییه‌وه‌، ئه‌نارکیزم ئامانجی به‌دیهێنانی باڵاترین پله‌ی ته‌بایی نێوان که‌سه‌کان، کۆمه‌ڵگه‌ و سروشته‌. به‌کرده‌وه‌، ئامانجی ئه‌نارکیزم به‌و جۆره‌یه‌، که‌ ئێمه‌ به‌خۆمان کۆمه‌ڵگه‌ وه‌ها ڕێکی بخه‌ین و بژین، که‌ ڕامیارکاران، میرایه‌تییه‌کان و ده‌وڵه‌ته‌کان، ئه‌رکه‌کانیان بکه‌ینه‌ شتێکی زیاده‌ و ناپێویست. له‌ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌نارکیستیدا، که‌سه‌کان به‌ڕێزی به‌رابه‌رانه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ ناسه‌پێنراوه‌کاندا (به‌بێ په‌یوه‌ندی سه‌رۆك و نۆکه‌ر) ڕێكخراو ده‌بن و که‌ره‌سته‌کانی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردن هی هه‌مووان ده‌بن.

“ئه‌نارکیسته‌کان که‌سانی خه‌یاڵپه‌روه‌ری پشتبه‌ستوو به‌ بنچینه‌ی دابڕاو و بیرکردنه‌وه‌ی گۆشه‌گیرانه‌ نین… ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌وه‌ باش ده‌زانن، که‌ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی باڵا (پێرفێکت) له‌ دواڕۆژدا سه‌رکه‌وتوو نابێت. له‌ ڕاستیدا، خه‌بات له‌و پێناوه‌دا بۆ هه‌میشه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت! له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا، ئه‌وه‌ تێڕوانینه‌ که‌ پشتیوانیه‌ك بۆ خه‌بات دژی شته‌کان وه‌ك ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ن ده‌سته‌به‌ر ده‌کات و شتگه‌لێك که‌ ده‌بێت ببن…

“سه‌ره‌نجام، ئه‌وه‌ خه‌باته‌ که‌ ئه‌نجام دیاری ده‌کات. پێشکه‌وتن به‌ره‌و کۆمه‌ڵێکی به‌که‌ڵكتر، ده‌بێت به‌ دژایه‌تی و وه‌ستانه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره‌ ناداروه‌ری و چه‌وسانه‌وه‌یه‌ك ده‌ست پێ بکات. به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی، ئه‌مه‌ به‌ واتای دژایه‌تیکردنی هه‌موو جۆره‌ به‌هره‌کێشییه‌ك و خه‌بات دژی ڕه‌وایه‌تی هه‌ر جۆره‌ فه‌رمانڕه‌واییه‌کی سه‌پێنراو. ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌گه‌ر ته‌نیا بیرکردنه‌وه‌یه‌کی نه‌گۆڕ که‌ هه‌یانه‌، ئه‌وه‌یه‌ که‌ کاتێك که‌ خووگرتن به‌ خۆدانه‌ده‌ست ڕامیاران و ئایدیۆلۆژیبازان له‌نێو بچێت، کاتێك که‌ به‌ره‌نگاری له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتخوازی و به‌هرکێشی سه‌رهه‌ڵده‌دات، ئه‌و کاته‌یه‌ که‌ خه‌ڵکی ئاسایی توانای به‌ڕێوه‌بردنی ته‌واوی بواره‌کانی ژیانی خۆیان، ئازادانه‌ و دادوه‌رانه‌، له‌ هه‌ر سه‌رده‌م و شوێنێکدا ده‌بێت.

“ئه‌نارکیسته‌کان له‌ ده‌ره‌وه‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری نین و ئامانجیان زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و خه‌باته‌دا نییه‌. ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاوه‌کو به‌پێی توانا و به‌ شێوه‌ی کرده‌یی ئه‌وه‌ی له‌ توانایاندایه‌ له‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌ستی خۆپه‌روه‌رده‌کردنی خۆیی که‌سه‌کان و به‌ په‌ره‌دان به‌ هاوپشتی گروپیی، کۆمه‌ك و هاریکاری بکه‌ن. ده‌کرێت بیرکردنه‌وه‌ و بۆچوونگه‌لی ئه‌نارکیستی به‌ خوازیاریی په‌یوه‌ندی خۆبه‌شانه‌، یه‌کسانی و هاوتایی له‌ بڕیاردانه‌کاندا، هاوئامانجی و ڕه‌خنه‌گرتن له‌ ته‌واوی شێوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداری و فه‌رمانڕه‌وایی و له‌ بزاڤه‌ فیلۆسۆفی، کۆمه‌ڵایه‌تی و شۆڕشگێڕییه‌کان، له‌به‌رچاو بگرین. [My Granny made me an Anarchist, p. 162-3]

ئه‌نارکیسته‌کان ده‌ڵێن، که‌ ئه‌نارکیزم به‌ جۆرێکی ساده‌ ده‌ربڕی توانایی ئێمه‌یه‌ بۆ ڕێکخستنی خۆمان و به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگه‌ به‌بێ پێویستی خاوه‌کاران و ڕامیارکاران. ئه‌نارکیزم ڕێگه‌ به‌ چینی کرێکار و که‌سانی تری چه‌وساوه‌ ده‌دات هوشیاری به‌ده‌ست بهێنن و پێ له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان داگرن و خه‌بات بۆ شۆڕشاندنی کۆمه‌ڵگه‌ وه‌ك گشتێك بکه‌ن. ته‌نیا به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌مه‌، ئێمه‌ ده‌توانین کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی گونجاو بۆ مرۆڤ و ژیان تێیدا به‌دی بهێنین.

ئه‌نارکیزم فیلۆسۆفییه‌کی دابڕاو نییه‌. بۆچوون و تێڕوانینی ئه‌نارکیستی ڕۆژانه‌ ده‌خرێنه‌ پای جێبه‌جێبوونه‌وه‌. هه‌ر کات، که‌ مرۆڤی چاوساوه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی ڕاپه‌ڕێت، بۆ ئازادی خۆی هه‌نگاو بنێت، هاوپشتی و هه‌ره‌وه‌زی پیاده‌ بکات و خۆی به‌بێ خاوه‌نکار و ڕابه‌ر ڕێك بخات، له‌وێدا گیانی ئه‌نارکی به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت. ئه‌نارکیسته‌کان ته‌نیا له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان تاوه‌کو ئه‌م حه‌زه‌ ئازادیخوازانه‌یه‌ به‌هێز بکه‌ن و په‌ره‌ی پێ بده‌ن. به‌و جۆره‌ی که‌ له‌ به‌شی (J) دا له‌باره‌یه‌وه‌ فره‌تر قسه‌ ده‌که‌ین. ئه‌نارکیسته‌کان بیرکردنه‌وه‌ و بۆچوونه‌کانی خۆیان به‌ ڕێگه‌ی جۆراوجۆر له‌نێو ده‌روونی سیستمی سه‌رمایه‌داریدا ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ تا گۆڕانی له‌بارتر ده‌که‌ن و کاتی ئه‌وه‌ دێت که‌ بۆ هه‌میشه‌ له‌نێو ببرێت. له‌ به‌شی ( I) دا قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌که‌ین که‌ ئامانجی ئێمه‌ جێگرتنه‌وه‌یه‌تی به‌ چی یا ئامانجی ئه‌نارکیزم چییه‌.

قوتكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی، ئه‌ی دوایی؟

سه‌لام عارف

 بۆ گفتوگۆكردنێكی بابه‌تی و زانستی‌

هێنده‌ی من ئاگادارم، كه‌م پرس هه‌یه‌، ئه‌وه‌نده‌ی پرسی ده‌وڵه‌ت زۆری له‌سه‌ر گوترابێت، هه‌موو ته‌وژمه‌ هزرییه‌كان كه‌م تا زۆر ده‌رباره‌ی ئه‌و پرسه‌ ڕستویانه‌، هه‌رچیه‌كیش ده‌رباره‌ی گوترابێت، پابه‌ندی بەرژەوەندییه‌ چینایه‌تییه‌كان بووه‌ (ده‌وڵه‌ت به‌ هه‌ر ناوێكه‌وه‌ گاز بكرێت، یان ده‌وڵه‌تێكی چینایەتییه‌، یان نییه‌). گه‌ر له‌نزیكه‌وه‌ ئه‌و باسكارییانه‌ بخوێنینه‌وه‌، له‌ چلۆنایه‌تی ناوه‌ڕۆكی باسكارییه‌كانه‌وه‌، بۆمان ده‌ردەكەوێت، كام ته‌وژمی هزری له‌گه‌ڵ ئه‌ویدی جیاوازه‌ و دژیه‌تی، یان كام ته‌وژم له‌گه‌ڵ ته‌وژمێكی دی یه‌كانگیره‌، به‌لامانه‌وه‌ سه‌یروسه‌مه‌ره‌ نه‌بێت، گه‌ر بینیمان كه‌ ئه‌و ته‌وژمه‌ هزرییانه‌، جگه‌ له‌ (سۆسیالیزمی ئازادیخوازی دژه‌ ده‌سه‌ڵاتگه‌رایی –ئه‌ناركیزم-) هه‌موویان له‌یه‌ك خاڵی گرنگ و سه‌ره‌كیدا هاوبه‌شن، ئه‌و خاڵه‌ش بریتییه‌ له‌ (پێویستی بوونی ده‌وڵه‌ت و به‌رزنرخاندن و نه‌مری ده‌وڵه‌ت)،‌ ئه‌وه‌تا ئێستا دیسانه‌وه‌، له‌ كوردستان به‌ گوڕێكی تره‌وه‌، هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن  له‌سه‌ر داوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌ چینایه‌تییه‌كانی خۆیان، خۆیان كردۆته‌ مامه‌خه‌مه‌ی ئه‌و پرسه ‌و كردویانه‌ته‌ بنێشته‌خۆشه‌ی سه‌رزمانیان، ئه‌وه‌ی دەیڵێن نایڵێنه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش ئه‌هلی ئه‌و به‌زمه‌ ئه‌مانه‌ن (‌وشەفرۆشه‌كان- (جاڕچیه‌كان)- ئه‌هلی حه‌ز و سۆزی نه‌ته‌وه‌یی- ناسیۆنالیسته‌كان- سۆسیالیستە ده‌سه‌ڵاتخوازەكان).

به‌رله‌وه‌ی بچمه‌ ناو ورده‌كارییه‌كانی باسه‌كه‌وه‌ وای به ‌باش دەزانم تیشك بخمه ‌سه‌ر دوو  بابەت:

یه‌كه‌م، به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك كه‌سی دڵسۆزهه‌ن، پرسی سه‌ربه‌خۆیی و دروستكردنی ده‌وڵه‌تیان تێكه‌ڵوپێكه‌ڵ كردووه ‌و به ‌یه‌ك بابه‌ت وبه‌ یه‌ك پرسی دەزانن، به‌ بیروبۆچوونی من ئه‌و دووانه‌؛ سه‌ربه‌خۆیی و دروستكردنی ده‌وڵه‌ت زۆر جیاوازن و دژ به‌یه‌كن، له‌ هیچ جێگه‌یه‌ك و زمان و سەردەمێكدا هه‌مان واتا به‌ ده‌سته‌وه ‌ناده‌ن ، سه‌ربه‌خۆی خۆی له‌ خۆیدا گورزێكه‌ كە له‌ سیسته‌می ناوه‌ندێتی ده‌درێت، ده‌شێت سه‌ربه‌خۆیی به‌ به‌شداریكردنی ڕاسته‌وخۆی  زه‌حمه‌تكێشان ببێته‌ هه‌نگاوێكی ڕادیكال ڕووه ‌و (خۆبه‌ڕێوه‌بردن) و (خۆبژێوی)، به‌ڵام ئه‌وه‌ له‌باری دروستكردنی ده‌وڵه‌تدا، ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه‌، چونكه‌ دروستكردنی ده‌وڵه‌ت، دروستكردن و به‌هێزكردنی ناوه‌ندێتییه‌، واته‌ دوورخستنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌ به‌شداریكردنی ڕاسته‌وخۆی زه‌حمه‌تكێشانه‌، جاری واهه‌یه‌، ئه‌مانه‌ ته‌نها به‌ دروستكردنی یه‌ك ده‌وڵه‌ت تینوویەتییان ناشكێت، بەڵكو داوای دروستكردنی چه‌ند ده‌وڵه‌تێك دەكەن!!

دووه‌م، ڕووئه‌دات، كه‌ (كه‌سێك یان لایه‌نێك ئامرازێكی باش  بۆ ئامانجێكی خراپ به‌كاربهێنێت) یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ (ئامرازێكی خراپ بۆ ئامانجێكی باش به‌كاربهێنێت)، ئه‌و ئامرازچییانه‌ بۆچی ئاواهین؟ چونكه‌ ئه‌وانه به‌تۆپزی‌ له‌و باوه‌ڕه‌دان، كه‌ (ئامانج پاساوی ئامرازه‌كانه‌)، به‌ڕاستی ئه‌وه‌ش هیچ نییەتپاكی نییه، بەڵكو‌ جۆرێكه‌ له‌ جۆره‌كانی جامبازی هزری.

با  ئیسته‌ هێدی هێدی بێمه ‌سه‌ر  باسی مامه‌خه‌مه‌كانی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی

* وشەفرۆشەكان (جاڕچیه‌كان)

ئه‌وانه‌ تێكه‌ڵه‌یه‌كی ورده‌بۆرژوای نائومێدی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردین، پێكهاتوون‌ له‌ پاشماوه‌ی هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی (حشع) و مه‌لایی و جه‌لالییه‌ زوڵملێكراوه‌كان!! سه‌ریانكردووه‌ به‌ژێر باڵی یه‌كتردا و به‌ڕواڵه‌ت هه‌رخه‌ریكی لاڵانه‌وه‌ و كوڕووزانه‌وه‌ن به‌هیوای ده‌ستخستنی هه‌ندێك ئیمتیازی زیاتر خه‌ریكی خۆڕووسپیكردنن لای ده‌سه‌ڵات، به‌پێی بارووزوفه‌كه‌ش خه‌ریكی په‌تپه‌تێنن و ڕۆژ دوای ڕۆژیش ده‌وڵەمه‌نتر ئه‌بن، بۆ نه‌ته‌وه‌بازی و ئاڵا و ده‌وڵه‌تبازی یه‌كاویه‌كن و بێهاوتان له‌كاری نەفامكردندا.

** ئه‌هلی حه‌ز و سۆز

ئه‌وانه‌ زۆریان له ‌ژینگه‌ی خواری خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌وه‌ هاتوون، تا بڵێی نەفامكراون، هیچ هۆشمه‌ندییه‌كیان نییه‌ ده‌رباره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ چینایه‌تییه‌كانی خۆیان، زیاد له‌ پێوویست ڕێزی ده‌سه‌ڵات و پیاوه‌ ماقوڵان ئه‌گرن، ڕقێكی زۆریان هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ زانیاری و زانست، په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی پیرانی ته‌ریقه‌تی ده‌وری به‌ردن، ئه‌وانه‌ هێنده‌ نەفامن، له‌ نەفامیی خۆیانه‌، كه‌ ناترسن و پرسێ‌كی وا گه‌وره‌ و گرانیان (دروستكردنی ده‌وڵه‌ت)یان داوه‌ته‌ ده‌ست حه‌ز و سۆزی كیۆرانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، شه‌كانه‌وه‌ی پارچه‌ په‌ڕۆیه‌ك (ئاڵا)یه‌ك له‌ هه‌مووشتێك به‌ گرنگتر دەزانن، ئه‌م ئه‌هله‌ له‌ ساده‌ و ساكاری خۆیانه‌وه‌، هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كان ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌، كه‌ ده‌وڵه‌ت نه‌بووه ‌و نییه‌، به‌داخه‌وه‌ ئه‌وانه‌ له‌وه‌ ناگه‌ن، كه‌ مه‌رج نییه‌ بۆ(ئه‌وه‌ی داهاتوو پوچه‌ڵت نه‌بێت، ئه‌بێت ڕابوردوو و ئێستاشت تێر و پڕ بێت) كه‌ ئه‌وه‌ ئه‌ڵێم مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ نییه‌ بڵێم بوونی ده‌وڵه‌ت تێر و پڕییه!!‌ نه‌ء ته‌واو به‌ پێچەوانه‌وه‌یه‌، مه‌به‌ستم، ئه‌وه‌یه‌ بڵێم كه‌  نه‌هامه‌تی و سته‌مدیده‌یی له‌ نه‌بوونی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه‌، به‌ڵكو زاده‌ی سیستمێكه‌ كه‌ له‌سه‌ر سه‌كۆی هه‌موو سیسته‌مه‌ ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان قنج و قایم ڕاوه‌ستاوه‌.

*** ناسیۆنالیسته‌كان (نەتەوەچییەكان)

ناسیۆنالیسته‌كان، به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك (ناسیۆنال سۆسیالیست)ن، هه‌ردەم‌ ئاماده‌ن بوون و ئاماده‌شن، له‌گه‌ڵ وه‌رچه‌رخانێكی ئابووری و سیاسیدا ببنه‌ ڕه‌وتێكی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وپه‌ڕگرتوو، له‌و چه‌شنه‌، كه‌ له‌ فه‌رهه‌نگی سیاسیدا پێیده‌وترێت (فاشست – نازی) ئه‌وانه‌ نوێنه‌ران و ده‌مڕاستانی توێژ و چینه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ن، وه‌ستایانی به‌ ئه‌زموونن له‌ نەفامتركردنی (ئه‌هلی حه‌ز و سۆز)دا، ئه‌وانه‌ به‌بێ نەفامیی (ئه‌هلی حه‌ز و سۆز) كاریان مه‌ره‌خه‌س نابێت، ئه‌وانه‌ بۆ نەفامكردن په‌نا ئه‌به‌نه‌به‌ر دروستكردن و گێڕانه‌وه‌ی سه‌دان ئه‌فسانه‌ی پاڵه‌وانبازی پاڵه‌وانه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ئه‌وانه‌ گوێ ناده‌نێ و ئاماده‌ن سه‌ده‌ها درۆی ئه‌فسانه‌یی دروستبكه‌ن، به‌و مه‌رجه‌ی كاریان مه‌ره‌خه‌س بێت، بۆ نموونه‌ به‌ به‌رده‌وامی سه‌دان حیكایه‌تیان له‌م چه‌شنه هه‌ڵبه‌ستووه‌ و هه‌ڵئه‌به‌ستن ئه‌ڵێن ‌”جارێك له‌ جاران شێخ  مه‌حمودی لاو له‌گه‌ڵ باوكی ڕێی ده‌كه‌وێته‌  ئه‌سته‌مبوڵ، له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ك چه‌ند پارچه‌ په‌ڕۆیه‌ك ئه‌بینێت له‌ باوكی ئه‌پرسێت ئه‌وانه‌ چین؟ باوكی ئه‌ڵێت ئه‌وانه‌ ئاڵای  ده‌وڵه‌ته‌كانن، ئه‌ویش ئه‌ڵێت كامه‌یان ئاڵای كورده‌؟ باوكی ئه‌ڵێت ئاڵای كوردی تیا نییه‌، چونكه‌ كورد ده‌وڵه‌تی نییه‌، ئه‌ویش سوێند ئه‌خوات، كه‌ ئه‌بێت ده‌وڵه‌تێك بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد دروستبكات” جا تو ویژدانتان كام نەفام ئه‌توانێت به‌رگه‌ی ئه‌و حیكایه‌ته‌ سوكانه‌ بگرێت و نەفامتر نه‌بێت؟

ئه‌و ناسیۆنالیستانه‌ له‌وه‌شه‌دا، هه‌ر درۆ دەكەن كه‌ وڵاتپه‌رستن و پارێزگاری به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمان و سنووره‌كانی ده‌كه‌ن، نه‌خێر ئه‌وانه‌ پارێزگاری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان دەكەن، كه‌ به‌ هه‌زارویه‌ك گوریس گرێدراوه‌ به‌ بەرژەوەندی سه‌رانی نه‌ته‌وه‌كانی تره‌وه‌.

ئه‌و ناسیۆنالیستانه‌، هیچ كات له‌ ده‌وڵه‌تیان كه‌م نه‌بووه‌، له‌ سه‌رتای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه‌، هه‌ر (پایزه‌) برای ده‌وڵه‌ت بوون، تا ئه‌مڕۆ له‌ته‌ك مه‌حروومكردنی ڕه‌ش و ڕووته‌كاندا، له‌ته‌ڕ خواردویانه ‌و ئه‌خۆن و‌ بێباك له‌ وشكیش خه‌وتون و ئه‌خه‌ون، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ جیاوازی و دژایه‌تی نێوان بەرژەوەندی نێوان چین و توێژه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نییه‌؟ گه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌!! ئه‌ی چییه‌؟

**** ته‌ریقه‌تی سۆسیالیسته‌ ده‌سه‌ڵاتخوازه‌كان

وه‌كو له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌م پێدا (ده‌وڵه‌ت یا چینیه‌، یا نییه‌)

گه‌ر كه‌سێك، یان لایه‌نێك له‌سه‌ر لیستی سۆسیالیزم خۆی ناونووسكردبێت، شووره‌ییه‌، ئه‌وه‌ نه‌زانێت كه‌ جوڵانەوەی چینایه‌تی له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یگرتووه‌، واته‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نابه‌رابه‌ری ئابووری و نادادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یگرتووه‌، گه‌ر هاتوو (لا سامح اللە) بڕوای وابوو، بێگومان بڕوای به‌مه‌ش ئه‌بێت “ده‌وڵه‌ت هێزێك نییه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌وه‌ هێنرابێت و سه‌پێنرابێت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا، ده‌وڵه‌ت زاده‌ی هزرێكی ڕه‌وشتیش نییه‌، نه‌خێر كاتێك كۆمه‌ڵگه‌ ده‌گاته‌ ئاستێكی دیاریكراوی پێشكه‌وتنی، ئه‌و كاته‌ ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌ چینایەتییه‌  پێویستی بوونی ده‌وڵه‌ت فه‌رز ئه‌كات، ئه‌و كاته‌ش، ئه‌و كاته‌یه‌ كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ به‌ پێی بەرژەوەندییه‌كان دابه‌شبووه به‌سه‌ر چین و توێژه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، جێگه ‌و پێگه‌ی هه‌ریه‌كەیان چه‌ندایه‌تی خاوه‌نداریه‌تی دیاریكردووه‌، پێویستی مێژوویی و هه‌ره‌می ده‌وڵه‌تیش، له‌ كڵپه‌ی كێشمه‌كێشی بەرژەوەندییه‌كانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یگرتوه‌، ڕاسته‌ هه‌ندێك جار به‌ڕواڵه‌ت ده‌وڵه‌ت واده‌ردەكەوێت،كه‌ له‌سه‌روه‌ی كۆمه‌ڵگه‌وه‌ ڕاوه‌ستاوه‌ به‌ پراكتیزه‌كردنی یاسا ئاسنینه‌كان،خه‌ریكی ناوبژیه‌و گه‌ره‌كیه‌تی ئارامی و ئاسایش به‌رقه‌رار بكات، هه‌روه‌ها سه‌رقاڵی ئاوڕشێنكردنی كڵپه‌ی كێشمه‌كێشی نێوان چینه‌كانه‌”. ئه‌گه‌ر ئه‌و سۆسیالیسته‌، ئه‌و تۆزقاڵه‌ زانیارییه‌ی بزانیایه‌، له‌خۆیه‌وه ‌و به‌نای ناهه‌ق نه‌ئه‌هات تیۆرییه‌كی نوێ دابهێت و بڵێت “دوستكردنی ده‌وڵه‌ت ئیراده‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی یه‌كگرتووی گه‌ره‌كه‌”.

ناچارم بڵێم ئه‌و داهێنانه‌ نوێیه‌ی ئه‌و كاك سۆسیالیسته‌، له‌ ناماقوڵییه‌كی دووفاق زیاتر، له‌ هیچی تر ناچێت، له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌بێت له‌ دوو سه‌ره‌وه‌  قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت.

سه‌ری یه‌كه‌م، به‌ پێوه‌ری  فه‌لسه‌فه‌ی ماته‌ریالیزمی دایلێكتیك، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی، كه‌ زاده‌ی ئیراده‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی یه‌كگرتوو بێت، به‌ پێویست ئه‌بێت ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ ده‌وڵه‌تێكی (كۆمه‌ڵایه‌تی)ی بێت (معاذ اللە)‌ لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه‌ تۆبڵێی ئه‌و توڕه‌هاته‌، دووباره‌كردنه‌وه‌ی (ده‌وڵه‌ته‌ میلی)ه‌كه‌ی ناو پرۆگرامی گۆتای سۆسیال دیموكراتی ئه‌لمانی نه‌بێت؟ گه‌ر خۆیه‌تی با ئه‌و كاك سۆسیالیسته‌ باش بزانێت كه‌ ئه‌و (ده‌وڵه‌ته‌ میلی)ه‌، زه‌مانه‌ تێروپڕی لێی خوارد و تڕۆ بوو.

سه‌ری دوه‌م، گه‌ر له ‌نزیكه‌وه‌ سه‌یری ده‌وڵه‌ت بكه‌ین، ده‌وڵه‌ت ته‌نها تایبه‌ته‌ به‌و كۆمه‌ڵگانه‌وه‌، كه‌ چینایەتین و شیتاڵ شیتالن، هه‌رچی پێیبوترێت  یه‌كگرتن، یه‌كگرتوو تیایاندا نییه‌‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، گه‌ر له‌ نزیكه‌وه‌ بڕوانینه‌ ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌ گچكانه‌، كه‌ تا ئێستا له‌ (ئه‌مه‌زۆنیا) و هه‌ندێك ناوچه‌ی (ئه‌فریقا) هه‌ن، خاوه‌ندارییه‌تی تایبه‌تییان تیادا نییه‌، ئیراده‌ی به‌رهه‌مهێنان و ئیراده‌ی مرۆیی یه‌كگرتووه‌، كه‌چی نازانن (ده‌وڵه‌ت ، چین ، پاره ‌وپول و جه‌نگ) چییه‌. گه‌ر كه‌سێكش بچێت و باسی ئه‌و شته‌ سه‌یرانه‌یان بۆ بكات، گاڵته‌ی دنیای پێدەكەن و ئه‌یكه‌ن به‌ كێودا، جا لێره‌دا ده‌ردەكەوێت، كه‌ ده‌وڵه‌ت له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی یه‌كنه‌گرتوه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت، نه‌ك به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ بیروبۆچوونی من واباشتره‌، گه‌ر سۆسیالیستێك ویستی تیۆرێكی نوێ دابهێنێت با له‌ (واقعه‌ مادییه‌كه‌وه‌ بڕوانێته‌ تیۆر، نه‌ك به‌ پێچه‌وانه‌وه‌).

ئه‌م ته‌ریقه‌ته‌ ده‌وڵه‌تخوازی خۆی ناشارێته‌وه‌، به‌ڵام وای به‌ باشتر دەزانێت به‌ ده‌ستخۆییه‌وه‌ بێت و نازناوه‌كه‌شی له‌ نازناوه‌ كۆنه‌كان نه‌چێت، لای ئه‌م ته‌ریقه‌ته‌ (ته‌نها ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ ده‌وڵه‌ته‌، كه‌ ناوه‌ندییه‌، ئه‌و ناوه‌ندێتیه‌ش، ئه‌بێت حزبی و سه‌رانسه‌ری‌) بێت.

ده‌وڵه‌ت و قوتكردنه‌وه‌كه‌ی!!

 

ئه‌وانه‌ كه‌م نین، كه‌ قوتكردنه‌وه‌ی ئه‌و (ده‌عبایه‌) به‌ (نیعمه‌ت) دەزانن، من به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به ‌(میحنه‌ت)ی دەزانم و دژی قوتكردنه‌وه‌كه‌شیم ، بۆچی؟؟

به‌ڵێ به‌ڵێ من دژم، من دژی دروستكردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ نیم، له‌به‌رئه‌وه‌ی كوردییه‌، من دژی هه‌موو ده‌وڵه‌تێكم دژایه‌تییه‌كه‌شم له‌وێوه‌ سه‌رچاوه‌یگرتووه‌، كه‌ دژی هه‌موو جۆره‌كانی سه‌روه‌ری چینایەتیم ( نه‌ته‌وه‌یی ، ئاینی ، كولتووری ، ڕه‌گه‌زی) گه‌ر سه‌روه‌ری لوتكه‌ی هه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و لوتكه‌یه‌ ده‌وڵه‌ته‌، تا ئێستاش هیچ ده‌وڵه‌تێك نه‌بووه‌ و نییه‌ و ناشبێت، گه‌ر له‌ هه‌ناویدا هه‌موو ئه‌و سه‌روه‌ریانه‌ی هه‌ڵنه‌گرتبن و پراكتیزه‌ی نه‌كردبن و نەیان‌كات، باشتر وایه‌ بچمه‌ ناو ورده‌كارییه‌كانی بابه‌ته‌كه‌وه‌، تا بزانین، ئه‌هلی قووتكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت  چ ده‌ڵێن و ، ئه‌منیش  چ ده‌ڵێم؟

* ده‌وڵه‌ت و زمان

ئێمه‌ هه‌موومان ئه‌وه‌ دەزانین، كه‌ زمانی كوردی وه‌ك هه‌موو زمانه‌كانیتر، زمانێكی نه‌رموونیانه ‌و خاوه‌نی ڕیكتم و موزیكی تایبه‌تی خۆیه‌تی، زمانێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌، هه‌زاران شیعر و په‌خشانی پێنوسراوه‌، زمانی گاڵته‌وگه‌پ و دڵبازی و سیاچه‌مانه ‌و لاوك و حه‌یران و هۆره‌ی جافی پێگوتراوه‌، زمانی قسه‌وباسی كۆڕ و كۆمه‌ڵی شه‌وان و سه‌رته‌نووری خانمانه‌.

ده‌وڵه‌ت سروشتی وه‌هایه‌، ئه‌بێت هه‌مووشتێك هه‌ڵڵوشێت و له ‌بۆ درێژه‌دان به‌ ته‌مه‌نی خۆی له‌ بۆده‌قه‌كه‌ی خۆیدا بیتوێنێته‌وه‌، ته‌نها به‌و چه‌شنه‌ ئه‌توانێت كۆمه‌ڵگه‌ بكاته‌ وزه‌به‌خشی خۆی و زمانیش بكاته‌ زمانی ده‌وڵه‌ت، واته‌ نه‌رمونیانییه‌كه‌ی ده‌كاته‌ توڕه‌وتڕۆیی و توندوتیژی، ڕیكتم و موزیكه‌كه‌شی ده‌گۆڕێت و نزیكی ده‌خاته‌وه‌ له‌ ڕیكتم و موزیكی سروده‌ ڕه‌قوته‌قه‌ نه‌ته‌وه‌یی و ده‌وڵه‌تیكان ‌و هانی ئه‌وه‌ش ئه‌دات، لاوك و حه‌یران و سیاچه‌مانه ‌و هۆره‌ی جافی بكرێته‌ زكر و ته‌هلیله ‌و (موشه‌حاتی ده‌وری به‌رد)، شعر و په‌خشانه‌كان بكات به‌ پیاهه‌ڵدان به‌سه‌ر مه‌زنی ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌راندا، هه‌روه‌ها ئه‌و زمانه‌‌ ده‌كرێته‌ زمانی پیاهه‌ڵدان و شیرینكردنی خوێنڕشتن و كوشتار و پارچه‌پارچه‌كردن، زمانی كۆڕ و كۆمه‌ڵه‌ میلییه‌كانی شه‌وان و سه‌رته‌نوورانی خانمانیش ده‌كرێته‌ كاوێژكردنی قسه‌ قه‌ڵبه‌كانی سیاسه‌تبازه‌ ده‌مقه‌ڵه‌باڵغه‌ سه‌روه‌ره‌كان، هه‌ر ئه‌و زمانه‌ نه‌رموونیانه‌شه‌، كه‌ ده‌كرێته‌ زمانی سوكایه‌تیكردن به‌ به‌هامرۆییه‌كان هه‌روه‌ها ده‌كرێته‌ زمانی پراكتیزه‌كردنی ده‌ست و داوێن پیسی و به‌رزنرخاندنی گه‌ڵای سه‌وز (دۆلار) و خشڵ و زێڕ به‌ واته‌یه‌كی دی بازاڕی ئازاد، ده‌وڵه‌ت هێنده‌ ئه‌و زمانه‌  بێتام ئه‌كات، كه‌ وه‌سفكردنی ده‌مانچه‌یه‌ك یان كڵاشینكۆفێك خۆشتر و باشتر بێت له‌ گوڵه‌باغێك یان گوڵه‌ هێرۆیه‌ك، زمانی دڵبازی ده‌كرێته‌ زمانی سوكایه‌تیكردن به‌ نامووسی خانمان، به‌ بیانووی ئه‌وه‌ زمانی دڵبازی زمانێكی شه‌یتانیه‌، نابێت ئاخاوتنی خواره‌وه‌ وه‌ك ئاخاوتنی سه‌ره‌وه‌ نه‌بێت!!؟؟ ئه‌گینا به‌و جۆره‌ به‌ده‌وڵه‌تكردنی زمان ده‌كرێته‌ بڕێكی زۆری ئه‌و پیلانه‌، كه‌ بۆ نەفامكردن خراوه‌ته‌گه‌ڕ.

** مناڵان و ده‌وڵه‌ت

مناڵان، كه‌ له‌دایك ئه‌بن مولحد و یاخیبونخوازن و  درۆزنیش نین وهێشتاكە‌ مه‌یلی ئه‌وه‌یانه‌، چیان هه‌یه‌ بیڵێن، چیشیان حه‌ز لێیه‌ بیكه‌ن، ئه‌وه‌ی نایزانن و سه‌ری لێ ده‌رناكه‌ن دیسپلین و ملكه‌چیه‌، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه‌ ڕقیان له‌وه‌یه‌ بخرێنه‌ بازنه‌یه‌كه‌وه‌، بخولێنه‌وه‌ و بۆشیان نه‌بێت بێنه‌ده‌ره‌وه‌.

ئه‌وه‌ی مناڵان گه‌ره‌كیانه‌، به‌ ئاره‌زووی خۆیا بیڵێن و بیكه‌ن، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی سێلاقه‌كه‌ی ده‌وڵه‌ت نییه‌، واته‌ (خێزان- حیزب – گیانی پیرۆز)، ده‌وڵه‌ت به‌ ئاسانی  هه‌ست به‌و مه‌ترسییه‌ ئه‌كات، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه‌ كه‌شێك ئه‌خوڵقێنێت، هه‌تا زووه‌ ئه‌و ویست وحه‌زانه‌، خه‌فه ‌بكرێن، به‌ واته‌یه‌كی تر ئه‌بێت، تا مناڵان هه‌ویرن، به‌ ئاره‌زووی سه‌روه‌ران بكرێن به‌ نان- به‌ كولێره‌- به‌ كێك- به‌ مارمارۆكه‌……تد، سه‌ره‌تا خێزان سه‌ركوتیان ئه‌كات و فێری ئه‌وه‌یان ئه‌كات، قسه ‌له ‌قسه‌ی گه‌وره‌دا نه‌كه‌ن، ڕێك بڕۆن و ڕێك بێنه‌وه‌، هێدی هێدی به‌ ملیۆنه‌ها باره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ ڕایانئه‌هێنن له‌گه‌ڵ دیسپلین و ملكه‌چی، دوای ئه‌و خولی داپڵۆسینه‌ ڕاپێچی خۆیندگاكانیان دەكەن، له‌وێش  داپڵۆسین هه‌ربه‌رده‌وامی پێئه‌درێت و ده‌یانكه‌نه‌ بێچووه‌پڵنگه‌كان، سڵاوكارانی ئاڵای نیشتمان و نه‌ته‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ وێنه‌ی حافز، هه‌رچی قسه‌ی سواوی ده‌وری به‌رد (قسه‌كانی ده‌وڵه‌ت) هه‌یه‌، پێیان دەرخ دەكەن، جا سه‌گ به‌حالی ئه‌وه‌بێت كه‌ كه‌ له‌به‌ریان ناكات، فێریان ده‌كه‌ن، كه‌ (جێگه‌ ئه‌شكه‌نجه‌دانی سه‌روه‌ران به‌ئاگری دۆزه‌خ ناسوتێت، له‌و كه‌شه‌دا كه‌ ده‌وڵه‌ت دروستیكردووه‌  داپڵۆسین و تۆقاندن ده‌گه‌یه‌نرێته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ی، ته‌نانه‌ت‌ مناڵان  فێری ئه‌وه‌ ئه‌كرێن، كه‌ بتوانن وه‌ستایانه‌ چاودێری و كۆنترۆڵی یه‌كتر بكه‌ن، هه‌روه‌ها وا په‌روه‌رده ‌ئه‌كرێن ته‌نانه‌ت كۆنترۆڵی ڕژانی (هۆرمۆنه‌ شه‌یتانییه‌كانی) ناو له‌شی خۆیان بكه‌ن، تا  توخنی كاری ناشه‌رعی نه‌كه‌نه‌ون، به‌و جۆره‌ به‌و فه‌لسەفه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌ی ده‌وڵه‌ت، مناڵان بەدڕه‌وشت دەكەن و  دواتر مام (حزب) و براگه‌وره‌ ( ده‌وڵه‌ت) به‌ ئاماده‌كراوی ئه‌یانقۆزنه‌وه‌، ئه‌و كاته‌ یا ئه‌یانده‌ن به‌كوشت، یا ملكه‌چ ملكه‌چ ده‌یانكه‌ن به‌ كۆڵه‌كه ‌و داره‌ڕای ده‌وڵه‌ت، جا چ قوره‌ته‌، تا دواساته‌كانی ژیانیان ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ی، كه‌ به‌سه‌ر خۆیاندا هێنراوه‌، ئه‌وانیش به‌سه‌ر نه‌وه‌ی دوای خۆیاندا نه‌هێنن، هه‌رچه‌نده‌ پێویست ناكات ئه‌وانه‌ چاودێری بكرێن، چونكه‌ ئه‌وانه‌ ده‌وڵه‌ت هێنده‌ بەدڕه‌وشتی كردوون، كردوونی به‌ (وێنه‌یه‌كی بچووكراوه‌ی) خۆی ناتوانن، ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ پراكتیزه‌ نه‌كه‌ن به‌سه‌ر نه‌وه‌ی دوای خۆیاندا.

*** ده‌وڵه‌ت و ئافره‌تان

له‌و كاتەوەی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت هه‌یه‌، لۆجیكی په‌روه‌رده‌كردنه‌كه‌ی ئه‌مه‌یه ‌(پیاویان پیاو وتوه‌، زه‌عیفه‌شیان زه‌عیفه‌ وتوه‌) له‌ڕاستیدا ئه‌و لۆجیكی په‌روه‌رده‌كردنه‌ ترسناكه،‌ پێویستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی قوڵوفراوان هه‌یه،‌ كه‌ پشتی به‌ستبێت به‌ به‌ڵگه‌نامه‌ مێژوییه‌كان (له‌وانه‌یه‌ له‌ داهاتوودا به‌ به‌ڵگه‌ی زۆتره‌وه‌ بێمه‌وه‌ سه‌ر ئه‌و باسه‌‌) له‌ ئێستادا ده‌رباره‌ی ئه‌و پرسه‌،هه‌رئه‌توانم، ئه‌وه‌نده‌ بڵێم، گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ سه‌ر په‌یكه‌ره‌كانی یۆنانی كۆن تا ده‌گاته‌ سه‌ر(شێره‌كه‌ی بابل) بێگومان دوای گوزه‌ركردن به‌ هونه‌ری ڕیالیزمی سۆسیالیستی بلۆكی سۆڤیه‌تیدا، ئه‌بینین، كه‌ چۆن‌ په‌یكه‌ره‌ یۆنانییه‌كان، پیشانی ئه‌ده‌ن پیاوانی سوارچاك ڕمێك یان شمشێرێكی زه‌به‌لاحیان پێیه‌ و خه‌ریكی كوشتنی شێرێك، یان ئه‌ژده‌هایه‌كن، له‌ته‌نیشت ئه‌و په‌یكەرە‌ مه‌زنانه‌شه‌وه‌، چه‌ندها په‌یكه‌ری ئافره‌تان ئه‌بینین قۆلبڕاون و ڕووتوقوت  وه‌ك كاڵایه‌كی بێتوانای سێكسی پیشاندراون، له‌ ده‌وڵه‌ته‌كانی بلۆكی سۆڤیه‌تیش چی ئه‌بینین؟ به‌ سه‌دان په‌یكه‌ری پیاوێكی بازوو ئه‌ستورئه‌بینین، كه‌ شمشێرێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و ئافره‌تێكی له‌پشت خۆیه‌وه‌ حه‌شارداوه‌ و مناڵه‌كه‌شی گرتۆته باوه‌ش‌، تا پیشانبدرێت، كه‌ گوایه‌ هه‌ر پیاو به‌هێز و ڕزگاركه‌ره‌، ئه‌و جگه‌ له‌ هه‌زاران په‌یكه‌ری كه‌له‌سه‌ره‌كانی پیاوه‌ماقوڵه‌ ده‌وڵه‌تخوازه‌كان، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدا، كه‌ باش دەزانرا، كه‌ به‌ سه‌دان هه‌زار ئافره‌تی چاپوكی وه‌ك (ڕۆزا لوكسمبورگ و ئه‌لكسندرا كۆلنتای) هه‌بوون، كه‌چی وه‌ك سه‌گه‌ تۆپیوه‌كان مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كردن، با (شێره‌كه‌ی بابل)یش له‌ولاوه‌ بوه‌ستێك، خۆی  به ‌باشی خۆی ده‌رئه‌بڕێت و به‌ڵگه‌یه‌كی تره‌ بۆ سه‌لماندنی ئه‌و لۆجیكه‌ ده‌وڵه‌تییه‌، دوور نییه‌ كه‌سێك یان هونه‌رمه‌ندێك له‌ گۆشه‌ هونه‌رییه‌كه‌وه‌ ته‌ماشای ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ بكات، جوانی و له‌زه‌تێكی گه‌وره‌ی لێ ببینێت، ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ هه‌ڵه‌ نییه‌، گه‌ر هه‌ڵه‌ش بێت له‌وه‌دا هه‌ڵه‌یه‌، كه‌ كاری داتاشینه‌كه‌ی دابڕیوه‌ له‌ مه‌به‌سته‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كه‌ی لوتكه‌ی سه‌روه‌رییه‌كان، واته‌ له ده‌وڵه‌ت به‌بیروبۆچوونی من، گه‌ر به‌ درێژایی مێژووی ده‌وڵه‌تسالاری پشتگیری پیاوسالاری نه‌كردایه‌، پیاوسالاری نه‌یئه‌توانئ به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو خه‌باته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ درێژخایانه‌ بگرێت، كه‌ كراوه‌ دژی پیاوسالاری، جا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بین به‌وجۆره‌ فێمینیسته‌، كه‌ وادەزانێت، گه‌ر سه‌روه‌ری له‌ پیاو بسه‌نرێته‌وه ‌و بدرێته‌ ده‌ست ئافره‌ت، ئیتر ئازاره‌كه‌ له‌ ڕه‌گه‌وه‌ ئه‌بڕێته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵگری هه‌مووجۆره‌كانی سه‌روه‌رییه‌ و پارێزگاری ئه‌و سیستمه‌ش ئه‌كات، كه‌ ده‌وڵه‌ت سه‌رخانیه‌تی، ئه‌بێت خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تی دژی چه‌وساندنه‌وه‌ی ئافره‌تان، له‌ مه‌یدانی خه‌باتكردن دژی سیستەم و ده‌وڵه‌تدا خۆی بنوێنێت و خۆی بسه‌لمێنێت، نه‌ك له‌ مه‌یدانی ده‌ستاوده‌ستپێكردنی سه‌روه‌ریدا (گۆڕینی سه‌روه‌ری نێر به‌ سه‌روه‌ری مێ) گه‌روابێت، ئه‌وا هیچ نەكراوه‌ و به‌ هیچ، نه‌ هیچیش ئه‌كرێت به‌ هیچ.  به‌داخه‌وه‌ گوڕوگوژمی ئه‌و لۆجیكی په‌روه‌رده‌كردنه‌ ده‌وڵه‌تییه‌، وا له‌ زۆر پیاو ده‌كات پۆز لێبده‌ن و شانازی به‌ پیاوسالاری خۆیانه‌وه‌ بكه‌ن، هه‌روه‌ها وا له‌ زۆر ئافره‌تیش ئه‌كات (زه‌عیفه‌یی) خۆیان قبوڵبكه‌ن.

**** میلیتاریزه‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌

ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت، به‌بێ ‌هێزێكی چه‌كداری ڕێكخراوی داپڵۆسێنه‌ری جه‌نگخواز ناڕوات به‌ڕێوه‌، ئه‌و هێزه‌ش كورد واته‌نی (له‌پڕه‌ نابێت به‌ كوڕه‌) له‌به‌رئه‌وه‌، سه‌ره‌تا ده‌وڵه‌ت هه‌نگاوی یه‌كه‌م به‌دروستكردنی كه‌شێكی میلیتارخواز ده‌ستپێئه‌كات، تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ ده‌خاته ‌سه‌ر كه‌ڵكه‌ڵه‌ی ڕقوكینه‌ و توڕه‌ و تڕۆیی و به‌باوكردنی ئه‌قڵیه‌تی تۆڵه‌كردنه‌وه ‌و نیشتمان و ده‌وڵه‌تدۆست، به‌و كه‌شه‌ بارێكی وا دروستئه‌كات، كه‌ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان به‌ جوانتر و به‌ به‌نرختر بزانن له‌ به‌ها مرۆییه‌كان، ئه‌و باره‌ ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئه‌وپه‌ڕی به‌ جۆرێك، كه‌ تاكه‌كان پیاوه‌تی و پاڵه‌وانی خۆی له‌ جه‌نگدا بسه‌لمێنێت، گه‌ر بێت و له‌ كاتی جه‌نگی سنوور و ده‌وڵه‌ت پاراستندا، هه‌ندێك كه‌س بانگ نه‌كرێت بۆ به‌شداریكردن له‌و به‌ڕبه‌ڕیه‌ته‌دا، ئه‌و كاته‌ توشی خه‌مۆكی ده‌بن. چونكه‌ خۆیان وه‌ك پیاوی ناو پیاوان نابینن، گه‌ر وه‌ك پیاو حسابیان بۆ بكرایه‌‌ ده‌وڵه‌ت ئه‌یخیۆندنه‌وه‌ و وه‌ك قاره‌واتانی جه‌نگاوه‌ران بانگی ئه‌كردن.

ده‌وڵه‌ت له‌ میلیتاریزه‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌دا، گڕی گیانی خۆبه‌خشكردن خۆش ئه‌كات و گیانی خۆویستی ئه‌مرێنێت، بۆچی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی باشدەزانێت، كه‌ له‌ به‌هێزبوونی گیانی خۆبه‌شیدا (ده‌وڵه‌ت- خاوه‌نكار- حزب) قانزاجیانه‌، نه‌ك له‌ به‌هێزبوونی گیانی خۆویستی، كه‌ هیچی لێ سه‌وز نابێت، بیهێنه‌ پێشچاوی خۆت، گه‌ر 2.000.000 كه‌س خۆویستیان به‌هێزبێت، له‌بری ئه‌وه‌ی خۆیان بكه‌ن به‌ساقه‌ی (ده‌وڵه‌ت- خاوه‌نكار- حزب) به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ خۆیان بكه‌ن به‌ ساقه ‌و به‌ قوربانی پێویستییه‌ جه‌سته‌یی و گیانییه‌كانی خۆیان، ئه‌و كاته‌ كورد واته‌نی وه‌ك (تڕی بنگۆم) ناڕۆن، له‌پێناوی خاوه‌ن ئیمتیازه‌كاندا.

ده‌وڵه‌ت بۆ بواری میلیتاریزمه‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌، له‌بواری گۆڕین و شێواندنی زماندا به‌شێكی به‌رین و فراوانی ته‌رخانكردوه‌ بۆ ئه‌و بواره‌، نه‌رمونیانی و ئاشییخوازی زمانه‌كه‌ له‌ناوئه‌بات و ده‌یكاته‌ زمانی قسه‌وباسی پاشه‌مله ‌و شه‌ڕخوازی، دیسپلین ئه‌ئاخنێته‌ ناو هه‌موو خانه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌وه‌، زۆركه‌س وای لێدێت ده‌ستبكات به‌ كۆكردنەوەی collectionی بابه‌ته‌ سه‌ربازیه‌كان (جلوبه‌رگ – چه‌ك – مه‌دالیاكان – پۆستاڵه‌كان – كڵاوه‌ئاسنینه‌كان……تد) و ڕێزیان لێ ئه‌گرن و به‌ به‌شێكی گه‌وره‌ و پیرۆزی بیره‌وه‌رییه‌كانی مرڤكوژییان دەزانن، وه‌ك میراتیش به‌جێیان ئه‌هێڵن بۆ نه‌وه‌كانیان، تا ئه‌و مێژووه‌ خوێناوییه‌ نه‌خرێته‌ خانه‌ی له‌بیرچونه‌وه‌ و ئه‌قڵیه‌تی میلیتاری تووشی كاره‌سات ببێت، ملیتازم هه‌نووكه‌ مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار بردووه‌، ماهیه‌تی ده‌وڵه‌ت ڕووخێنه‌ره‌، ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كان به‌ ڕۆژێك ئه‌یروخێێن، به‌ نیوسه‌ده‌ دروستیناكرێته‌وه‌، گه‌ر دروستیشی بكه‌نه‌وه‌، دروستكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌رپێیه‌ و داهێنه‌رانه‌ نییه ‌و قه‌ڵبه‌، بیره‌وه‌رییه‌كانی هه‌موومان شایه‌تی ئه‌و حاڵه‌یه‌، ملیتاریزم، یاساكانی دارستانه‌كان ئه‌خاته‌ ئه‌قڵی مرۆڤه‌، واته‌ یاسای (نه‌خۆیت ئه‌خورێیت، نه‌كوژی ئه‌كوژرێت، باشترین به‌رگریكردن هێرشكردنه‌، مانه‌وه‌ بۆ باشتركان و به‌هێزتره‌كانه‌………تد)

ده‌وڵەتی خاوه‌نكار ( ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌دار)

شێوازی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری له‌ جه‌ره‌یانی پێشكه‌وتنی هێزه‌كانی به‌رهه‌مهێناندا زیاتر و زیاتر گۆڕانی به‌سه‌ردادێت و باشتر ئه‌سه‌پێنرێت، ئه‌وه‌ش ڕۆڵێكی مه‌زن ده‌گێڕێت و كار ده‌كاته‌ سه‌ر زیاتر به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ لوتكه‌، كاتێك ده‌وڵه‌ت ته‌واو جێگه ‌و پێگه‌ی خۆش ئه‌كات و بێسەرەوبەرەیی (فوضویە – Chaos)ی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمه‌یایه‌داری به‌رفراوانتر ئه‌بێت، ده‌وڵه‌ت ده‌ست ئه‌گرێت به‌سه‌ر شاده‌ماره‌كانی ئابووریدا (شه‌مه‌نده‌فه‌ر و هۆیه‌كانی تری گواستنه‌وه‌ – به‌رق و به‌رید – بانكه‌كان – پیشه‌سازییه‌ زه‌به‌لاحه‌كان – بازگانی ده‌ره‌وه‌ – جامبازی و ده‌ڵاڵی پوڵ و بۆرسە……تد) به‌و جۆره‌ هێدی هێدی له‌ ده‌وڵه‌تێكی چاودێر و ڕێكخه‌ری په‌یوه‌ندی نێوان كاریكرێگرته‌ و سه‌رمایه‌وه‌، ده‌بێته‌ ده‌وڵه‌تێكی سه‌رمایه‌دار و ده‌بێته‌ خاوه‌نی سه‌دان هه‌زار كارگه‌ر، ئه‌و گۆڕانكارییه‌ش داوای به‌هێزكردن و چڕكردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێتی ده‌كات، به‌و جۆره‌ هه‌موو هه‌وڵێك بۆ شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌كیی و هه‌ره‌وزیی، قێزه‌ون و بڤه ‌ئه‌كرێت، بێگومان به‌ له‌فزی خۆش و پشی پشیكردنیش بڤه‌ ناكرێت، چارێكی دی نییه‌، هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی سیستمی كاریكرێگرته‌دا ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌دار له‌گه‌ڵ شێوازه‌ كلاسیكیه‌كه‌دا ده‌كه‌وێته‌ پێشبركێیه‌كی به‌ربه‌رییه‌وه‌، ده‌سته‌ چه‌وره‌كه‌ی ئه‌و به‌ڕبه‌ڕێتییه‌ ده‌سوێت به‌سه‌ر كارگه‌راندا، ده‌ست ئه‌درێته‌ چڕكردنه‌وه‌ و خێراكردنی  به‌رهه‌مهێنان، بێكاركردنی هه‌زاران كرێكار، ده‌ستگرتنه‌وه‌ و لابردنی زۆر له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ بواری خوێندن و ته‌ندروستیدا، هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی بچوك بچوك لێره‌و له‌وێ!!!

ئاشكرایه‌ كه‌ ته‌نها ‌هه‌ر ده‌وڵه‌ته‌، كه‌ خاوه‌نی دامه‌زراوه‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردنه‌، ده‌وڵه‌ت نه‌ یاسایه‌ك ده‌رئه‌كات، نه‌ كارێكیش جێبه‌جێئه‌كات زه‌ره‌ری خۆی و سه‌رمایه‌داره‌ كلاسیكیه‌كه‌ی تیادابێت، ئه‌و دوو فۆڕمه‌، ده‌سته‌خوشكن نه‌ گۆشتی یه‌كترئه‌خۆن، نه‌ ئێسكی یه‌كتریش ئه‌شكێنن، نه‌خێر به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ (ڤیتامین C وD) یه‌كترن، هه‌روه‌ها به‌جۆرێك تێكه‌ڵی یه‌كتریشن به‌زه‌حمه‌ت جیا ئه‌كرێنه‌وه‌، كامه‌یان كامه‌یه ‌و كامه‌یان كامه‌ نییه‌، هه‌ردووكیان له‌سه‌رپێن و خزمه‌تكاری یه‌كترن.

* هاوبه‌شی و دابه‌شكردن وهاریكاری

سه‌رمایداران و ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌دار، هێنده‌ی له‌و سێ وشه‌ی تۆقیون، له‌ هیچیتر نه‌تۆقیون‌، كاتێك  ئه‌و وشانه‌ ئه‌بیستن ده‌كه‌ونه‌ هاتوهاوار و ده‌ڵێن ئه‌وه‌ بێسەرەوبەرەییە‌، گێره‌شێوێنییە ‌(سۆسیالیزم و كۆمونیزمه‌) گه‌ڕه‌لاوژێیه‌، گه‌ر به‌باشی سه‌رنج بده‌ین ئه‌بینین له‌ ناوه‌ڕاست و كۆتایی شه‌سته‌كاندا و له‌ میسرو فه‌ره‌نسا جادە هوروژا بوو، داوای دابه‌شكردن و هاوبه‌شی عادیلانه‌ ده‌كرا، ده‌وڵه‌ت له‌ هه‌ردوولا هاواری لێ هه‌ڵسابوو و ده‌یگوت ئه‌مه‌ ئاژاوه ‌و پیلانێكه‌ بۆ سوتاندنی (قاهیره‌) و (پاریس)، ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆش هه‌مان به‌زمه‌، كه‌س ناوێرێت له‌ پێستی خۆیدا بجوڵێته‌وه‌، ئیتر ئاژاوه‌ی سۆسیالسته‌كان و كۆمونیسته‌كانه‌ و ئامێری داپڵۆسین ئه‌خرێته‌ سه‌رپێ و داده‌به‌زێنرێته‌ ناو جاده‌كان و مه‌یدانه‌ گشتییه‌كانه‌وه.

ده‌وڵه‌ت هه‌نووكه‌ سه‌گی هه‌وشاربووه‌ دژی ئه‌و سێ وشه‌یه‌، ده‌وڵه‌ت بیه‌وێت كێ خپ بكات خپی ئه‌كات، ھەرچ ده‌نگێكیشی به‌دڵ نه‌بێت كپی ئه‌كات، ده‌وڵه‌ت توانای هه‌موو شتێكی هه‌یه‌، ته‌نها یه‌ك توانا ‌هه‌یه‌ ناتوانێ هه‌یبێت، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌، كه‌  ناتوانێت تیرۆریست نه‌بێت، تیرۆریزمی ده‌وڵه‌ت سه‌رده‌مێكه‌‌ له‌ كوشتنی ئه‌حمه‌د و مه‌حمود وه‌ڕز بووه‌، ئه‌وه‌ی لای ده‌وڵه‌ت گرنگه‌ تیرۆركردنی كۆڕوكۆمه‌ڵی جاده‌كان و گه‌ڕه‌ك و كارگه‌كانه‌ (بڕوانه‌ سه‌ربڕینی كۆمۆنه‌ی پاریس- شۆڕشی ڕوسیا، شۆڕشی ئه‌ڵمانی، شۆڕشی ئیسپانی، 68ی فه‌ره‌نسا ڕاپه‌ڕینه‌كانی 7919ی ئێران و9119ی له‌مه‌ڕخۆمان‌ (عیراق‌)…هتد ئه‌مڕۆی یۆنان و ئیسپانیا، هه‌روه‌ها (سه‌هۆڵبه‌ندانی عه‌ره‌بیدا) گه‌ر به‌ها ده‌وڵه‌تییه‌كان بكه‌ونه‌ مه‌ترسیه‌وه‌، ده‌وڵه‌ت به‌ها مرۆییه‌كان له‌ژێر پۆستاڵه‌كاندا به‌ جوانترین دیمه‌ن ئه‌بینێت. گه‌ر بۆ شایه‌تی ئه‌و مه‌رگه‌ساتانه‌‌ داوای به‌ڵگه ‌و شایه‌تم لێ بكرێت، ده‌ڵێـم (هیچ به‌ڵگه ‌و شایه‌تێك،هێنده‌ی ئه‌و بیره‌وه‌رییانه‌ به‌هێزنییه‌، كه‌ له‌ ده‌ماغی هه‌ریه‌كێكماندان‌)

ده‌وڵه‌ت  له‌ چواچێوه‌ی به‌ ده‌وڵه‌تكردنی زماندا (سامانی كۆمه‌ڵایه‌تی) له‌ فه‌رهه‌نگی هزری سیاسی و زمانه‌ میلییه‌كه‌دا ده‌سڕێته‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ ،كه‌ له‌بیر جه‌ماوه‌ری بباته‌وه‌، له‌ جێگه‌كه‌ی (سامانی نه‌ته‌وه‌یی) دائه‌نێت و ئه‌یكات به‌باو، بۆچی؟ چونكه‌ به‌كارهێنانی (سامانی كۆمه‌ڵایه‌تی) زیاتر بۆنی (هاوبه‌شی) و (دابه‌شكردن)ی لێ دێت، له‌وێوه‌وه‌ له‌وه‌ ده‌ترسێت جه‌ماوه‌ر داوای به‌ سۆسیالكردنی ئه‌و سامانه‌ بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، ده‌وڵه‌ت له‌ به‌باوكردنی (سامانی نه‌ته‌وه‌یی)دا  ئازادی خۆی ئه‌بینێت، چونكه‌ ئه‌توانرێت هاوكێشه‌كه‌ به‌مجۆره‌ بخرێته‌ ڕوو (سامان ، سامانی نه‌ته‌وه‌ییه‌، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تیش، ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه‌) له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌وڵه‌ت ئه‌توانێت و مافی خۆیه‌تی چۆن ئه‌یه‌وێت خه‌رجی بكات، ئیتر به‌داریدا ئه‌دات یا به‌ به‌ردیدا ئه‌دات، ئه‌وه‌ ئاره‌زوو و مافی خۆیه‌تی، ده‌وڵه‌تیش نه‌ به‌دار نه‌ به‌ به‌ردیدا ئه‌دات، ئه‌وه‌ی بدزرێت خاوه‌ن ئیمتیازه‌كان ئه‌یدزن، ئه‌وه‌شی ئه‌مێنێته‌وه‌ ئه‌یده‌ن به‌ چه‌كوته‌قه‌مه‌نی و جامبازی له‌ بۆرسه‌ گه‌وره‌كه‌داندا و دواتر قڕانێكیشی لێ خه‌رج ئه‌كات بۆ خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی!! به‌ بەكرێگرتنی سالوكه‌كانی بواری میدیا، واته‌  بواری (جاڕچیه‌كان) كه‌سیش بۆی نییه‌ نقه‌ی لێوه‌بێت، چونكه‌ سامان (سامانی نه‌ته‌وه‌ییه‌).

ده‌وڵه‌ت و سه‌رمایه‌داران له ‌به‌رامبه‌ر ئه‌قڵیه‌تی (هاوبه‌شی) و (دابه‌شكرندن)دا به‌م ئه‌قڵیه‌ته‌وه‌ ئه‌دوێن و ڕه‌فتار دەكەن “من ئاغا و ئێوه‌ ئاغا، ئه‌ی كێ جێگه‌مان بۆ ڕاخا؟ “

** ئازادی و ده‌وڵه‌ت

له‌ هه‌ر جێگه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت هه‌بێت، ئازادی جێگه‌ی نابێته‌وه‌، ئه‌و هاوكێشه‌ به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، هه‌ر ڕاسته‌، بێگومان لێره‌دا مه‌به‌ستم له‌ ئازادی ڕه‌هایه‌، نه‌ك ئازادی سیاسی، گه‌ر (ئازادی ئازادیه‌كی ڕه‌ها نه‌بوو، نه‌بونی گه‌لێ چاكتره‌). ئازادی ڕه‌ها وه‌ك ئازادی سیاسی نییه‌، ئازادی ڕه‌ها له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی تره‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتوه‌، له‌ به‌رابه‌ری ئابووریی و به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌كگه‌ری و هه‌مئاهه‌نگییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌، ئازادی سیاسیش له‌ دیموكراتی نوێنه‌رایه‌تی و جێگه‌گرتنه‌وه‌وه‌، واته‌ لە (په‌رله‌مان)ه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتوه‌، ئه‌و ئازادییه‌ ئازادی له‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌یه‌ و فڕی به‌سه‌ر ژیانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ نییه‌، ئه‌و ئازادییه‌ پڕ به‌ پێستی سیاسه‌تبازه‌كان و بۆ ڕۆشنبیره‌ دۆمینه‌چییه‌كانی چایخانه‌ی شه‌عب و ده‌مقه‌ڵه‌باڵغه‌كانی ته‌له‌فیزۆنی (كورد سات) و (كوردوستان تیڤی) باشه‌، نه‌ك بۆ خەڵكە ڕه‌شوڕووته‌كه‌.

ئازادی به‌خشراو ئازادی نییه‌، نه‌ك لایه‌نی كه‌می ئازادی ڕه‌ها نییه‌، به‌ڵكو لانی كه‌می ئازادی سیاسیش نییه‌، كه‌چی به‌زۆری زۆرداری پێویسته‌ له‌پاڵ شانی ده‌وڵه‌تدا موماره‌سه‌ بكرێت، به‌مه‌رجێك شانیشی نه‌كه‌وێت له‌ شانی ده‌وڵه‌ت، كاتێكش لێیكه‌وت، ئه‌وه‌ ئیتر ئاخری دنیایه‌، ئه‌بێت چی سه‌گی هه‌وشار هه‌یه‌ به‌ر بدرێته‌ گیانی ئه‌و  ئازادیه‌ ئیفلیجه‌.

له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ و زۆرێكی تریش، هه‌مان وته‌ی (مالاتیستا) ده‌ڵێمه‌وه ‌(ئه‌م ده‌وڵه‌ت له‌ ده‌وڵه‌تێكی تر ئه‌چێت، ئه‌ویتریش له‌دانه‌یه‌كیتر ئه‌چێت) به‌ واته‌یه‌كی دی ده‌وڵه‌ته‌كان  هه‌موویان  ئاوسی یه‌ك ماهیه‌تن، ئیتر بۆچی ئه‌بێت ده‌وڵه‌ته‌ كوردییه‌كه‌ جیاواز بێت، تا ئێمه‌ گۆرانی به‌ باڵایدا بڵێین؟ مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ (سه‌رده‌شت)كوژ و مرۆڤكوژه‌ ئیسلامییه‌ی ئێستا نییه‌، دوای  هه‌ندێك ده‌سكاریكردنی ته‌كنیكی ده‌كرێته‌ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌، باشیان وتووه‌ ئه‌بێت ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ كوردییه‌ چ هێزێكی جادوویی له‌ هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵگرتبێت، یان چ گۆپاڵێكی جادوویی به‌ ده‌سته‌وه‌ بێت، تا بتوانێت هه‌موو ئازاره‌كان له‌ ڕه‌گه‌وه‌ ببڕێته‌وه‌؟ زۆرباشیان وتووه‌ “گه‌ر نه‌مدیبایه‌ بابی، بێشك ده‌مردم له‌ حه‌سره‌ت داكی”.

Urdûy bêsnûr (No Border Camp)î 2012 le koln / duyislldof

Urdûy bêsnûr (No Border Camp)î 2012 le koln / duyislldof

 

Le rojî 13 ta 22î culay le şarî kolln urdûyekî bêsnûr lelayen grupe çalakekanî torrî dje -rasîstî û çalakane berpa dekrêt.

Pêwîste urdûy narrezayetî le şwênêkda bêt, ke hemuwan pêkewe le rêy çalakîyekan û xopîşandanekan û miştumrrekan û worşopekanewe têyda berhellsitî pêhkate rasîstekan bken. Ême demanewêt çalakane letek : rasîzmî rojane, rasîzmî dezgekan, çawdêrrî koçeran, dje-sîganoyî (Antiziganismus), barudoxî jyanî hellhatuwan (penaberan) / rawinrawan û koçeran, penaxwazan û kolonyalîzm, helluyist wergirîn.

Zorêk lewaney ke le urdûy bêsnûrda beşdarn, bexoyan letek snurdarkirdnî rasîstane berrewrrû nîn. Hîç ezmûnêkî koçerîyan nîye û nazanin, ke jyan le urdûgakanda, prre le pabendîy manewe lew şwêneda (Residenzpflicht), azardanî rasîstî û tundutîjî polîs. Bellam be dillnyayyewe nayanewêt ew pêkhate rasîstyaney, ke zor car bexoşyan kellkyan lêwerdegrin, pesend bken! Ewe roşne, ke gorranekan le xoyanewe rûnaden. Boye pêwîste ew dyardane herdem berhellsitî bikrên!

Mrovekan, ewaney ke rasîstane helldehawêrdirên, herdem xoyan le djî sîstemî rasîstî bêrêzkirdin û kenarxistin, deparêzn. Le zor şwên berhellsitî penaberan rûydawe û rûdedat, lewane reng cyawazekan (Roma), romakan (poC) û … Tid. Em berhellsitîye griftêkî gewreye bo ramyarîy rasîstaney allman û leweş gewretir debêt!

Pêwîste em urduwe dje-rasîstîyane  behêztir bikrên. Urdûy bêsnûr le kolln detwanêt şwênêk bêt, bo yekdî nasînî zor mrovî cyawaz û gorrînewey zanyarîy û torrîbekxistin û hawpiştî.

Leberewey ke hemû mrovekan wek yek boyan nalwêt, xoyan rêkbxen û le weha urdûyekda beşdarî bken. Her boye urdûy bêsnûr le şarî kolln berpakrawe.

 

Djî rasîzm!

Lepênaw cîhanêk bebê snûr!

Mafî penaberan yeksere lêre û destbecê her îsta!

Bo zanyarî zyatir detwanin serdanî saytî http://noborder.antira.info

Le rêgey em îmeyl edresewe detwanin peywendî bigrin noborder-ol@riseup.net

ئوردووی بێسنوور (No Border Camp)ی ٢٠١٢ لە كۆلن / دویسڵدۆف

ئوردووی بێسنوور (No Border Camp)ی ٢٠١٢ لە كۆلن / دویسڵدۆف

 

لە ڕۆژی ١٣ تا ٢٢ی جولای لە شاری كۆڵن ئوردوویەكی بێسنوور لەلایەن گروپە چالاكەكانی تۆڕی دژە -راسیستی و چالاكانە بەرپا دەكرێت.

پێویستە ئوردووی ناڕەزایەتی لە شوێنێكدا بێت، كە ھەمووان پێكەوە لە ڕێی چالاكییەكان و خۆپیشاندانەكان و مشتومڕەكان و وۆرشۆپەكانەوە تێیدا بەرھەڵستی پێھكاتە راسیستەكان بكەن. ئێمە دەمانەوێت چالاكانە لەتەك : ڕاسیزمی ڕۆژانە، ڕاسیزمی دەزگەكان، چاودێڕی كۆچەران، دژە-سیگانۆیی (Antiziganismus)، بارودۆخی ژیانی ھەڵھاتووان (پەنابەران) / ڕاونراوان و كۆچەران، پەناخوازان و كۆلۆنیالیزم، ھەڵویست وەرگرین.

زۆرێك لەوانەی كە لە ئوردووی بێسنووردا بەشدارن، بەخۆیان لەتەك سنورداركردنی راسیستانە بەڕەوڕوو نین. ھیچ ئەزموونێكی كۆچەرییان نییە و نازانن، كە ژیان لە ئوردووگاكاندا، پڕە لە پابەندیی مانەوە لەو شوێنەدا (Residenzpflicht)، ئازاردانی ڕاسیستی و توندوتیژی پۆلیس. بەڵام بە دڵنیاییەوە نایانەوێت ئەو پێكھاتە ڕاسیستیانەی، كە زۆر جار بەخۆشیان كەڵكیان لێوەردەگرن، پەسەند بكەن! ئەوە ڕۆشنە، كە گۆڕانەكان لە خۆیانەوە ڕوونادەن. بۆیە پێویستە ئەو دیاردانە ھەردەم بەرھەڵستی بكرێن!

مرۆڤەكان، ئەوانەی كە ڕاسیستانە ھەڵدەھاوێردرێن، ھەردەم خۆیان لە دژی سیستەمی راسیستی بێرێزكردن و كەنارخستن، دەپارێزن. لە زۆر شوێن بەرھەڵستی پەنابەران ڕوویداوە و ڕوودەدات، لەوانە ڕەنگ جیاوازەكان (poC)، ڕۆماكان (Roma) و … تد. ئەم بەرھەڵستییە گرفتێكی گەورەیە بۆ ڕامیاریی راسیستانەی ئاڵمان و لەوەش گەورەتر دەبێت!

پێویستە ئەم ئوردووە دژە-ڕاسیستییانە  بەھێزتر بكرێن. ئوردووی بێسنوور لە كۆڵن دەتوانێت شوێنێك بێت، بۆ یەكدی ناسینی زۆر مرۆڤی جیاواز و گۆڕینەوەی زانیاریی و تۆڕیبەكخستن و ھاوپشتی.

لەبەرئەوەی كە ھەموو مرۆڤەكان وەك یەك بۆیان نالوێت، خۆیان ڕێكبخەن و لە وەھا ئوردوویەكدا بەشداری بكەن. ھەر بۆیە ئوردووی بێسنوور لە شاری كۆڵن بەرپاكراوە.

 

دژی راسیزم!

لەپێناو جیھانێك بەبێ سنوور!

مافی پەنابەران یەكسەرە لێرە و دەستبەجێ ھەر ئیستا!

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی سایتی http://noborder.antira.info

لە ڕێگەی ئەم ئیمەیل ئەدرەسەوە دەتوانن پەیوەندی بگرن : noborder-ol@riseup.net

پێشوازی گه‌رمی دانیشتوانی شاری مه‌درید و ده‌وروبه‌ری لە کرێکارانی مانگرتووی کانه‌خه‌ڵوزه‌کان

پێشوازی گه‌رمی دانیشتوانی شاری مه‌درید و ده‌وروبه‌ری لە کرێکارانی مانگرتووی کانه‌خه‌ڵوزه‌کان

پاش 3 هه‌فته‌ مانگرتن و ناڕەزایەتی و ڕێپێوان، کرێکارانی مانگرتووی کانه‌خه‌ڵوزه‌کانی ئیسپانیا  شەوی سێشه‌مه‌ گه‌یشتنه‌ شاری مه‌درید  و به‌ ده‌یان هه‌زار كەس له‌نێو شاری مه‌درید و ده‌ره‌ویدا زۆر به‌ گه‌رمییه‌وه‌ پێشوازییان لێکردن،  له‌تەك چه‌ند هه‌زارێکی  دیكە لە خودی کرێکاره‌کان خۆیان، ‌ له‌ بری ڕێێوان به‌ باس چوونە‌ نێو مەدرید‌ی پایتەخت و  تێکه‌ڵاوی ڕێپێوانی ھاوكارەكانیان بوون و وەك پاڵه‌وانان‌ ھیوایان لێده‌کرێت، که‌ گوڕ و ته‌وژمێکی به‌هێز به‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی، که‌ کپکردنی ده‌نگ و ڕه‌نگی لای ده‌سه‌ڵات و بزنسمانه‌کان  بووه‌ته‌ شتێکی ئەستەم، بده‌ن.

پاش خوێندنه‌وه‌ی وشه‌ و په‌یامی زۆر لایه‌ن و هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن مانگرتووان خۆشیانه‌وه، داوای ئه‌وه‌ کرا، که‌ ده‌بێت شالیاری پیشه‌سازی و بازرگانی بێت بیانبینێت. به‌ڵام داخوازییه‌کانیان له‌ لایەن‌ ده‌وڵه‌ته‌وه‌ ڕه‌تکرانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش وای کرد، که‌ كرێكارەكان له‌تەك خه‌ڵكی دیكەدا له‌سەر ڕێپێوانەكەیان به‌ره‌و په‌ڕله‌مان به‌رده‌وام بن، به‌ڵام پۆلیسی وەك پیشەی ھەمیشەیی ڕێگەی لە كرێكارانی مانگرتوو و خەڵكی خۆپیساندەر گرت و بەو مەبەستەی كە مانگرتووه‌کان و سه‌رجه‌می خۆپیشاندەران بکشێننه دواوه‌.  پۆلیس به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه‌ مامه‌ڵه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی کرد، بۆیه‌ له‌ ئه‌نجامی دروستبوونی به‌یه‌کداداندا 76 که‌س له‌ به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ر بریندار بوون. ئەمەش بووە مایه‌ی تووڕه‌بوون و نه‌فره‌تلێکردن.‌ له‌ کاتێکدا که‌ کرێکاران و خه‌ڵکی داوای مافێکی ئاسایی و ڕەوای خۆیان ده‌که‌ن، سه‌رباری ئه‌وه‌ه‌ش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ھێرشیان كرایە سەر. هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا سه‌رۆ‌کشالیاران  پاشه‌که‌وتکردنی 65 ملیارد یورۆی  به‌ په‌ڕله‌مانی ئیسپانی ڕاگه‌یاند.  ئه‌مه‌ش بەواتای ئەوە دێت، كە گوێتان لێناگرین و ڕامیاری ده‌سلێگرتنه‌وه‌ هه‌ر به‌رده‌وام دەبێت، كە كارایی ئەو ڕامیارییە دەكاتە بێكاری زیاتر، زیادکردنی باج ، که‌مکردنه‌وه‌ی مووچه‌ و کرێی کار و موچه‌ی خانه‌نشینی ، هێنانه‌خواره‌وی ستانده‌ری ژیانی خه‌ڵك …..  تاکو بە گرانتركردنی ژیانی خەڵكە ئاساییەكە، قەرەبووی زیانی بانكەكان و كۆمپانییەكان بكەن و بڕی قه‌رزه‌کانی بهێننە‌ خواره‌وه‌.  به ‌کورتییه‌که‌ی ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یێنێت، که‌ قه‌یرانه‌کانی سیستەمی سەرمایەداری له‌ ئیسپانیادا ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌ قوڵبوونه‌وه‌ی زیاتردان‌.

به‌رده‌وامی و قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان سه‌لماندی كه‌ ڕامیاریی ئابووریناسه‌ لیبراڵه‌كان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ شكستی هێناوه‌

زاهیر باهیر- له‌نده‌ن

30/06/12

له‌ پاش جه‌نگی جیهانی دووهه‌مه‌وه،‌ دوو جۆره‌ ڕامیاریی ئابووری‌ له‌ بەڕێوە‌بردن و به‌رده‌وامبوون و پته‌وبوونی ئابووری سه‌رمایه‌داریدا تاوەكو ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا و وڵاتانی ئەوروپا و هه‌ندێك له‌ وڵاتانی دیكەشه‌وه‌‌ گیراواته‌ به‌ر. ڕامیاریی یه‌كه‌میان ، ڕامیاریی قوتابخانه‌ی كینزییه،‌ كه‌ له‌ دووی ئابووریناسی به‌ناوبانگی بریتانی John Maynard Keynes (1883 – 1946 ) وه‌رگیراوه و بووته‌ قوتابخانه‌یه‌ك و زۆربه‌ی زۆری ڕامیارە‌كان و ئابووریناسه سه‌رمایه‌داریه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه ‌و هه‌ندێك له‌ ئێستاشدا پەروەردەی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ن و له‌ بەڕێوە‌برنی كارگێڕی‌ی سەرمایەداریدا باوه‌ڕ و متمانه‌ی ته‌وایان به‌ ڕێگەی كینزی هه‌یه‌. ئه‌م ئابووریناسانه‌ وایان پێشبینی كردووه ‌و ده‌كرد، كە به‌هه‌ندوەرگرتن و كاركردن به‌ تیئۆری كینزی تاكه‌ ڕێگەیه‌ك ده‌بێت له‌ پاراستنی ئابووری سه‌رده‌م له‌ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كێشه ‌و قه‌یرانه‌كانیدا، لای ئه‌مان هه‌ر ئه‌مه‌ش ته‌نها ڕێگەیه‌كه‌ له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئابوورییه‌که‌ی کارل مارکس و ڕێگه‌گرتن  له‌ جێگرتنه‌وه‌ی ئابووری و کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری به‌ ئابووری و کۆمه‌ڵگه‌ی  سوشیالیستی.‌‌

كینز، كه‌ڵه‌ ئابووریناسی بریتانی له‌ سه‌ره‌تای چه‌رخی ڕابوردوودا، پاش ده‌ركردنی یه‌كه‌م په‌رتووكی له‌ ساڵی 1913دا له‌ژێر ناوی Indian Currency and Finance، دواتریش وه‌كو فه‌رمانبه‌رێكی ئابووریناسیش له‌ ده‌وڵه‌تدا كاری كردووە و ده‌ركه‌وتووه، دواتریش له‌ زانکۆکاندا وانه‌ی ئابوری وتووه‌ته‌وه‌‌‌. هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه‌ لەتەك‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و كه‌ڵه‌پیاوانی ده‌وڵه‌ت له‌ لێدوان و توێژینه‌وه‌ی ئابووریی ‌و ئامۆژگارییكردن و ڕاوێژكردن به‌رده‌وام بووه‌‌. كینز له‌ ساڵی 1926 سه‌ردانێكی یەكێتی سۆڤیەتی جارانی كردووه‌ و سه‌رسام بووه‌ به‌ شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئابووری له‌وێ، ڕه‌نگه‌ ئه‌م سه‌ردانه‌ی بیر و بۆچونه‌ ئابوورییه‌كانی ئه‌وی ده‌وڵه‌مه‌ند كردبێت، له‌ بواری ئابوورییدا چه‌نده‌ها په‌رتووك و وتاری به‌پێزی نوسیوه‌. له‌ په‌رتوكه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی كه‌ له‌ ساڵی دا1936 به‌ناوی A General Theory of Employment, Interest and Money كرۆكی بیری خۆی خستۆ‌ته‌ ڕوو، كه‌ ناوەڕۆكەكه‌ی، ده‌وڵه‌تی له‌ سیسته‌می ئابووری به‌رپرسیار كردوه‌ و ڕۆڵی وی به‌ گرنگ زانیوه‌‌ ، لەتەك ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت و گونجاندنی و كۆنترۆڵكردنی (Regulate ) بزنس و بازاڕدا، بووه‌. هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش، كینز، له‌ سه‌روه‌ختی ژیانیدا ڕۆڵێكی باڵای بینیوه‌ به‌ به‌شداریكردنی له‌ ده‌یه‌ها كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره ‌و كۆنفرانسی ئابووریانه‌ لەتەك ئابووریناسان و ڕامیاره‌كانی سه‌رده‌می خۆی له‌ ده‌ره‌وی ده‌سه‌ڵات و له‌ ده‌سه‌ڵاتدا ، هه‌تا له‌ سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووهه‌مدا به‌بێ وه‌رگرتنی پاره، بەخۆڕایی،‌ ڕاوێژكاری ئابووریی شالیاری دارایی(مالییه‌) بریتانی بووه‌. له‌ یه‌كێك له‌ نووسینه‌ گرنگه‌كانی دیكەیدا له‌ژێرناوی  Economic Possibilities for our Grand Children  كه‌ لەتەك ئه‌و كتێبه‌ی كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ ناوم هێنا، ته‌واوكه‌ری یه‌كترین . ئه‌و، له‌م نووسینانه‌یدا پێشبینی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه‌ له‌م چه‌رخه‌دا كۆمه‌ڵگه‌ له‌پاڵ كێشه‌ی بێكاری‌دا كه‌ به‌هۆی قه‌یرانی ئابوورییه‌وه‌ تووشی ده‌بێت ، لەتەكیدا ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی Technological Unemployment واته‌ بێكاری به‌هۆی ته‌كنه‌لۆجیاوه‌، ده‌بێته‌وه‌. ئه‌و وای ده‌بینی ڕاده‌ی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا له چه‌رخی 21 دا به‌ ڕاده‌یه‌ك ده‌بێت كه‌ بڕی كاری هه‌فتانه‌‌ دێته‌ سه‌ر ته‌نها 15 كاتژێر كاركردن و ئەوە بۆ به‌رهه‌مهێنان بەس دەبێت.

دیاره‌‌ كینز له‌ ڕوانگە و بۆچوونی تیئۆرییه‌ ئابووریه‌كه‌ی خۆیه‌وه ‌و‌ شیكردنده‌وه‌ی ئابووری ئه‌و سه‌رده‌‌مه‌ و په‌یوه‌ستبوونی ده‌وڵه‌ت به‌ بزنس و كۆنترۆڵكردنی بازاڕ و ، گه‌لێك فاكته‌ری دیكە ، به‌و به‌رئه‌نجامه‌ی سه‌ره‌وه‌ گه‌یشتووه‌. ڕه‌نگه‌ گران بێت یان ڕاست نه‌بێت گه‌ر بڵێین كینز ده‌ركی به‌و ڕاستییه‌ نه‌كردوه،‌ كه‌ سه‌رمایه‌ وه‌كو ئه‌سپی سه‌ركێش و ئێستری چه‌مووش وایه،‌ لغاو و ڕه‌شۆ‌ ده‌پچڕێنێ و گرتنه‌وه‌ی ئەستەمە‌، یا ڕه‌نگه‌ كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌ بووبێت، كه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌ر له‌ كۆنفرانسی Bretton Woods كه‌ له‌ ساڵی 1944 بەسترا و ئه‌و ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی له‌و كۆنفرانسه‌دا هه‌بوو ، كه‌چی ئه‌مه‌ریكییه‌كان لەتەك ئه‌ودا تەبا نه‌بوون هه‌وڵیان ده‌دا كه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی ڕاو بۆچونی ئه‌وه‌وه‌ ڕه‌فتار بكه‌ن. به‌لام هه‌موو ئه‌مانه‌ ئه‌و ڕاستییه‌ ناشارنه‌وه،‌ كه‌ كینز چ جای ڕاستبوونی یا هه‌ڵه‌بوونی له‌ پێشبینیه‌كانیدا بۆ  سەرمایەداری له‌م چه‌رخه‌دا،‌ لەتەك هه‌موو ئه‌مانه‌دا‌ هه‌وڵ و كۆششه‌كانی ئه‌و له‌ بواری ئابووری ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا، بایاخ و گرنگی و تایبەتمەندییەتی خۆیان هه‌بووه‌.

بیردۆزی كینز و قوتابخانه‌كه‌ی له‌ ئه‌وروپای خۆرئاوا و گه‌لێك له‌ ده‌وڵه‌ته‌ سه‌رمایه‌دارییه‌كانی دیكە،‌ جگه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ بره‌و و پێشه‌وه‌چووندا بووه‌ و هه‌ندێكیش له‌ پارته‌ فه‌رمانڕه‌واكان، په‌یڕه‌ویان كردووه‌. به‌ڵام ده‌ركه‌وتنی Milton Freedman و قوتابخانه‌ی شیكاگۆ له‌ سه‌ره‌تای حه‌فتاكان و هه‌شتاكانی چه‌رخی ڕابوردوو ، ورده‌ ورده‌ قوتابخانه‌ی كینزییان خسته‌ په‌راوێزه‌وه‌.

فریدمان كه‌ پڕۆفیسۆرێكی ئابووریناسی لیبراڵ بوو وانه‌ی ئابووری له‌ زانكۆی شیكاگۆ دە‌وته‌وه،‌ چه‌نده‌ها قو‌تابی ئابووریناسی لیبرا‌ڵ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و په‌روه‌ده‌ كران و بڕوانامە‌ی به‌رزی وه‌كو ماسته‌ر و دوكتۆرایان وه‌رگرت ، ئه‌و ڕۆڵێكی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌ هاندانی ئابووری لیبراڵ و ڕامیاریی لیبراڵ و بازاڕی ئازاددا، كه‌ دواتر له‌‌ بزوتنه‌وه‌ی جیھانگیریدا خۆی گرته‌وه‌. فریدمان كاریگه‌رییه‌كی زۆر زۆری له‌سه‌ر (ڕێگن) سه‌رۆ‌ككۆماری ئه‌و كاته‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكی ، هه‌بوو.

كرۆكی بیری فریدمان و قوتابیانی قوتابخانه‌ی شیكاگۆ، كه‌مكردنه‌وه ‌و ده‌ستكێشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بوو له‌ بزنس و بازاڕ و بچووككردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی ده‌وڵه‌ت بوو، دابڕینی بوو له‌ ڕۆڵی بزنس و بازاڕ و باوه‌ڕی ته‌واوی به‌وه‌ هه‌بوو، كه‌‌ بازاڕ‌ خۆی ده‌توانێت كێشه‌كان یەكلا بكاته‌وه‌ و ده‌بێت به‌ر بۆ بازاڕ به‌ره‌ڵا بكرێت، ئه‌و خۆی هه‌ڵكشان و داكشانه‌كانی ئابووری به‌پێی یاساكانی بازاڕ و بزنس ده‌گونجێنێ و چاره‌سه‌ریان ده‌كات.

فریدمان و قوتابییه‌كانی قوتابخانه‌ی شیكاگۆ كه‌وتنه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی تیئۆره‌كه‌یان، یه‌كه‌م وڵات كه‌ له‌ ساڵی 1974 به‌سه‌ریاندا سه‌پاند، وڵاتی چیلی بوو، كه‌ جه‌نڕاڵ پینۆشێت فه‌رمانڕه‌وای بوو، فریدمان و قوتابییه‌کانی هانی جه‌نڕاڵ (پینۆشێت)یان دا كه‌ ده‌وڵه‌ت ڕامیاری ده‌سگرتنه‌وه‌ ( ته‌قه‌شوف) بگرێته‌به‌ر و كه‌رته‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان بكات به‌ فرۆشتنیان به‌ كه‌رتی تایبه‌تی، تاكو بتوانێت قه‌رزه‌كانی ده‌وڵه‌ت و نوقسانی بوجه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌م ڕامیارییه‌ گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی بۆ چیلی هێنا، به‌ڕاده‌یه‌ك، چیلی كه‌وته‌ قه‌یرانێكی یه‌كجار قوڵه‌وه ‌و ڕێژه‌ی بێكاری له‌ ساڵی 1975‌ دا بۆ له‌ %30 سه‌ركه‌وت ، هه‌ڵئاوسانی پاره‌ش به‌ ڕێژه‌ی له‌ %375 چووە سەرەوە، له‌ 1980 دا چیلی وا ھەژماركرا، كه‌ له‌ ئاستی جیهانیدا له ڕووی نابه‌رامبه‌ری و‌ نایه‌كسانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یدا یه‌كه‌م وڵات بوو. حكومه‌ت ورده‌ ورده‌ بۆی ده‌ركه‌وت، كە به‌رده‌وامبوونی ڕامیاریی ئابووریناسه‌كانی قوتابخانه‌ی شیكاگۆ، واتە نابوتبوونی ده‌وڵه‌ت به‌ تێشكانی ته‌واوی به‌های پاره‌كه‌یان و داخستنی زۆربه‌ی كارگه ‌و كارخانه‌كان و شوێنه‌‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان و كه‌وتنه‌وه‌ی بێكاری‌یه‌كی زۆرتر. سه‌رئه‌نجام هه‌موو ئابووریناسه‌كانی قوتابخانه‌ی شیكاگۆ له‌ چیلی ده‌ركران و هه‌موو ڕامیاری و ئامۆژگارییه‌كانی ئه‌وان ڕه‌تكرانه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین تێشكانی ڕامیاریی لیبراڵه‌كان بوو له‌وێ و لە ئەمەریكای لاتینی.

Paul Krugman كه‌ ئابووریناسێكی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكییه ڕای وایه،‌ ئه‌و ڕامیارییه‌ لیبراڵه‌ی كه‌ ئێستا ئه‌مه‌ریكا و بریتانیا و وڵاتانی ئه‌وروپا و ده‌سگه‌ دراوییه‌كانی جیهانی وه‌كو سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپا، له‌ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانه‌دا ده‌یگرنه‌به‌ر، نه‌ له ‌ئێستادا و نه‌ له‌ ڕابوردووشدا ئیشی نه‌كردوه‌. ئه‌و وه‌كو كەسێ‌كی ئابووریناس كه‌ له‌ ساڵانی حه‌فتاكانی چه‌رخی ڕابوردووه‌ تا ئێستا ده‌نوسێ و قسه‌وباس و توێژینه‌وه‌ له‌ سه‌ر ئابووری ده‌كات و له‌و بوارەش‌دا وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵە‌ ، هه‌روه‌ها بۆ ڕۆژنامه‌ی New York Time ده‌نوسێت و له‌ زانكۆی Princeton یش وانه‌ی ئابووری ده‌ڵێته‌وه‌، قسه ‌و لێكدانه‌وه‌كانی سه‌نگ و قورسایی خۆیان هه‌یه،‌ ئه‌و بۆ سه‌لماندنی قسه‌كه‌ی له‌ دیمانه‌یه‌كیدا لەتەك CNN كه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی حوزەیراندا ئەنجامی دا، به‌ به‌ڵگه‌وه‌ پشتگیری له‌ قسه‌كانی ده‌كرد. هه‌روه‌ها له‌ كۆتایی مانگی ئایاریشدا دیمانه‌یه‌كی لەتەك Radio4sToday Programme سه‌باره‌ت به‌ ڕامیاریی ده‌سگرتنه‌وه‌ (ته‌قه‌شوف)، هێڕشێكی گه‌وره‌ی كرده‌ سه‌ر كامیرۆن سه‌رۆ‌كشالیارانی بریتانیا ‌و كابینه‌كه‌ی، كه‌ به‌ڕای ئه‌و له‌ كاتێكدا وڵات به‌ قه‌یرانی ئابووریدا ده‌ڕوات، ده‌بێت حكومه‌ت زیاتر پاره‌ سه‌رف بكات تاكو ئابووری ببوژێنێته‌وه‌. وتی”لێره‌دا، بێگومان، هۆ هه‌یه‌، كه بۆچی‌ ئه‌مان ئه‌مه‌ ده‌كه‌ن: چاوچنۆكی ‌و به‌دیهێنانی ده‌ستكه‌وته‌” . هه‌ر له‌و گەشتەیدا بۆ بریتانیا، له‌ ڕۆژی 29.05.12 موحازه‌ره‌یه‌كی له‌سه‌ر ده‌ستگرتنه‌وه‌ ( ته‌قه‌شوف) له‌ London School Of Economic دا، له‌ یه‌كێك له‌ قسه‌كانیدا وتی ” بریتانیا كەوتووە‌ته‌ قه‌یرانێكی ئاواوه،‌ كه‌ نزیكه‌ی له‌ %30 بێكارانی‌ 52 هه‌فته‌ و زیاتریش بێكارن، كه‌ ئه‌مه‌ له‌ ساڵی 2008 دا له‌ %9.5 بووه‌”.

 نموونه‌ی قه‌یرانه‌ یه‌ك به‌دوای یه‌كه‌كانی وه‌كو ساڵی 1982 ی وڵاتانی ڕوو لە گه‌شه‌ ( Developing Countries ) ، قه‌یرانی مه‌كسیكۆی ساڵی 1994 ، قه‌یرانی وڵاتانی ئاسیایی 1997 ڕوسیا و به‌رازیل له‌ 1998دا هه‌روه‌ها ئه‌رجه‌نتین له‌ ساڵی 2002 دا، نموونه‌یه‌كی زیندوون و به‌ڵگه‌ن بۆ قسه‌كانی ئه‌و‌. ‌

هه‌ر به‌ ته‌نها Krugman نییه‌، كه‌ ڕامیاریی لیبراڵ و نیو-لیبراڵیزم ڕەتده‌كاته‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ریان بۆ ئه‌م قه‌یرانه‌ ئابوورییه‌ی كه‌ ئێستا جیهانی پیادا ده‌ڕوات، به‌گشتی و ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی ، به‌ڵكو گه‌لێكی دیكەیش له‌ ئابووریناسه ‌به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و بریتانیا و وڵاتانی دیكەیش لەتەك ئه‌ودا هاوڕان. هه‌تا Ha-Joon Chang كه‌ ئابووریناسێكی دیكەی گه‌لێك ناسراوه‌، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ڕامیارەكان بۆ چارەسەری قه‌یرانه‌كه‌ هه‌مان ڕێگه‌چاره‌ ده‌گرنه‌به‌ر و به‌ڵام ئه‌نجامێكیش بەدەستەوە نادات ، زۆر توڕەیە ، لەو بارەوە ده‌ڵێت ” گه‌ر ئێمه‌ پێناسه‌كه‌ی ئەلبێرت ئه‌نیشتاین، كه‌ بۆ كه‌سانی شێتی كردوه‌، به‌كاربەرین، ئه‌وه‌ ئه‌مانه‌ شێتن”. ئه‌نشتاین ده‌ڵێت ” دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان شت له‌ هه‌مان كاتدا به‌دانه‌ده‌ستی هه‌مان ئه‌نجام”

ا

 بێگومان تا ئێستاش هه‌ندێك له‌ ئابووریناسانی قوتابخانه‌ی شیكاگۆ و نیو-لیبراڵه‌كانی دیكەش باوەڕیان وایە،‌ كه‌ ڕامیاریی نێو-لیبرالیزم و حكومه‌ته‌كانیان له‌ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌ ئابووریه‌ی ئێستادا به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی باج و خولقاندنی باجی دیكە و ، ده‌ستگرتنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان و بیمه‌كان و بڕینی هه‌ندێكیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێ و مووچه ‌و پاره‌ی خانه‌نشینی و فرۆشتن و هه‌ڕاجكردنی به‌شه‌ كه‌رته‌كانی سه‌ر به‌ده‌وڵه‌ت ، ته‌نها ده‌رمانێكه‌ بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كه‌. سییاسییه‌کانی لای ئێمه‌ش ، بریتانیا، به‌ هه‌موو عه‌قڵی خۆیان ده‌یانه‌وێت که‌ کاپیتاڵیزمی سه‌رده‌م بگۆڕن بۆ :  کاپیتاڵیزمێکی مۆدێرن، کاپیتاڵیزمێکی به‌رپرسیار، قبووڵکراو گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌م باروودۆخه‌دا و  هتد، تاکو له‌م قه‌یرانه‌ ده‌رچێت.

ڕه‌نگه به‌ته‌نها‌ مشتومڕە‌كان و لێدوانه‌كان بۆ سه‌لماندنی ڕاستی و هه‌ڵه‌ی بۆچونه‌كانیان‌، له‌ ڕوانگه‌ی هه‌ردوو لاوه ‌و یا هه‌ردوو به‌ره‌وه‌ ، بەس نه‌بن ، بۆیه‌ تا ڕاده‌یه‌ك لێره‌دا دیاریكردنی براوه ‌و دۆڕا و له‌و میانه‌دا گرانه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ گرنگه ‌و گەواھی (شاهیدی) ده‌دات كه‌ چ ده‌سته‌یه‌ك له‌م ئابووریناسانه‌ ڕاستن یا هه‌ڵه‌ن، به‌ڵگه‌كانن‌، داتاكانن‌، ڕووداوه‌كانن، ئه‌زموونه‌كانن،‌ چاره‌سه‌سه‌ره‌كانن‌ بۆ كێشه‌كان، كه‌ له‌ ژیانی ڕۆژانه‌دا‌ ده‌یانبینین. واته‌ ئا لێره‌دا ئه‌وه‌ گرنگ نییه‌، كه‌ ئابووریناسه‌ لیبراڵه‌كان و لایه‌نگره‌كانیان له‌ بواری فه‌رمانڕه‌وایی و له‌ بواری بزنسدا چی ده‌ڵێن و پاساو و چاره‌سه‌ریان بۆ باروودۆخه‌كه ‌چییه‌ ، چونكه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ گرنگه‌، له‌ سه‌ره‌تای ڕودانی ئه‌م قه‌یرانه‌وه‌، له‌ 2008 وه‌ تا ئیستا، ئه‌وان چییان وتبێت و چ چاره‌سه‌رێكیان هه‌بووبێت، به‌ڵام‌ نه‌یانتوانیوه‌ ئاسۆیه‌ك بۆ‌ ڕه‌واندنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه‌ به ئێمه‌ نیشان بده‌ن‌ ،‌ به‌ڵكو له‌بری ئه‌وه‌ تارمایی هه‌ره‌سی ته‌واوی دراوی یورۆ و سستی و ئیفلیجبوونی ته‌واوی دراوه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی دیكەی جیهان، ده‌بینین.

بۆیە پێویستمان به‌وه‌ نییه،‌ كه‌ لە ئابووریناسیدا پرۆفیسۆر بین ، یا به‌لانی كه‌مه‌وه‌ ھەتا هه‌ر ئابووریناسیش بین، تاكو بزانین كۆمه‌لگه‌ی مرۆڤایەتی له‌ سایەی ڕامیاریی لیبراڵه‌كان و نیو-لیبراڵیزمدا به‌ره‌و كوێ مل ده‌نێت. ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و ئابووریناسانه‌ بۆ گەشەی ئابووری ده‌یزانن و به‌ڵام نه‌هی ده‌كه‌ن یا ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌، دووشته‌، كه‌ هه‌ردوكیشیان هاوكێشه ‌و ته‌واوكه‌ری یه‌كترین ئه‌ویش به‌رزی توانای كڕینی تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ ( Purchasing Power ) تاكو ئه‌وه‌ی كه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت له‌ بازاڕدا، نه‌مێنێته‌وه‌. ئه‌وی دیكەشیان:‌ داهاتی من به‌كاربه‌ری تۆیه ‌( خه‌رجكردنی تۆیه‌) ، داهاتی تۆش، خەرجكردنی منه‌. ئه‌مه‌شیان واتە ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ باخه‌ڵی تۆدایه‌، به‌یانی هی منه‌، پێچه‌وانه‌كه‌شی هه‌ر ڕاسته‌. ئاڵێره‌دا ئابووری له‌ دوو باردا تووشی ڕاوه‌ستان و سستی و قه‌یران ده‌بێت. باری یه‌كه‌میان كه‌ پاره‌ هه‌بوو، یا زۆر به‌كه‌می لێی خه‌رج بكرێت یا هه‌ر هه‌مووی پاشه‌كه‌وت بكرێت. باری دووهه‌میان، نه‌بوونی پاره‌یه‌، تاكو خه‌ڵكی پێداویستییه‌كانی ڕۆژانه‌یی و ئه‌و كاڵایانه‌ی دیكەیش كه‌ له‌ بازاڕدا هەن،‌ بكڕێت.

هه‌ر له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و دوو وته‌ سه‌ره‌تاییه‌ی سه‌ره‌وه‌، ئێمه‌ پێشه‌كی ده‌بێت بیزانین كه‌ ئه‌و ڕامیارییه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ئابوورییه‌كه‌ گیراوه‌ته‌ به‌ر و ده‌گیرێته‌ به‌ر ، نه‌ك هه‌ر كێشه‌كه‌ی لابه‌لا نه‌كردووەته‌وه‌ به‌ڵكو به‌ره‌و قوڵبوونه‌وه‌یه‌كی زیاترییشی بردووه‌. ڕامیاریی خولقا‌ندنی بێكار‌ی زیاتر ، به‌رزكردنه‌وەی نرخی سه‌رجه‌می پێداویستییه‌كانی ڕۆژانه‌ له‌ پاڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی كار و مووچه ‌و بیمه‌كان و خانه‌نشینی و زیادكرنی باج، كه‌ هه‌ر هه‌مووی ده‌بێته‌ هۆی گیرفان به‌تاڵكردنه‌وه‌ ، به‌واتایه‌كی دیكە كه‌مكردنه‌وه‌ی توانای كڕین، به‌و ئه‌نجامه‌مان ده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ بڵێێن ڕامیاریی لیبراڵه‌كان و نیو-لیبراڵیزم كار ناكات و قه‌یرانه‌كانیش ناڕه‌وێنه‌وه ‌و به‌رده‌وام ده‌بن‌.

وەكو پێشتر وتم ئاماره‌كان، ڕووداوه‌كان كه‌ ڕۆژانه‌ ده‌یانبینین، ده‌یسه‌لمێننن ئه‌وه‌ی كه‌  له‌ ساڵی 2008 وه‌ تا ئێستا بۆ ڕه‌وانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه‌‌ كراوه ، هه‌ر هه‌مووی كێشه‌كه‌ی زیاتر دژوارتر كردووه‌. وڵاتانی سه‌ره‌كی ناو زۆنی یورۆ وه‌ك یۆنان ، ئیسپانیا، ئیتالیا ، پورتوگال ئیرله‌نده‌، كات و ساتی چوونه‌ده‌ره‌وه‌یانه‌ له‌و زۆنه و‌ هه‌ره‌سهێنانیانه‌‌ وه‌كو وڵاتی به‌كارهێنه‌ری دراوی یورۆ. تێکڕایی ڕێژه‌ی به‌تاڵه‌ له‌ ئه‌وروپاد سه‌رکه‌وتووه‌ بۆ له‌ %11.1 . یۆنان، ده‌مێكه‌ له‌ دووڕیانی مان و نه‌ماندایه‌ له‌ زۆنی یورۆ ، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ دووجار له‌ ئایاری 2010 دا 110 ملیارد یورۆ و له‌ ئازاری ئه‌مساڵیشدا 130 ملیاردی دیكە، قه‌رزی پێدرا، به‌ڵام به‌هۆی دانانی مه‌رج و به‌ندی قورسه‌وه‌ له‌لایه‌ن‌ ده‌زگه‌‌ دراوییه‌كانه‌وه،‌ له‌بری ئه‌وه‌ی ببێته‌ هۆی بوژانه‌وه‌ی ئابوورییه‌كه‌ی ، بگره‌ بارودۆخه‌كه‌ی به‌ جۆرێك به‌ره‌و خراپتر بردووە، كه‌ ناڕه‌زاییه‌كان و به‌یه‌كدادانه‌كانی نێوانی ده‌وڵه‌تی یۆنان و ده‌سگه‌ دراویه‌كان لەتەك زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكی یۆنان، به‌ره‌و ئاقارێكی تازه‌تر برد ، وای كرد كه‌ پارتی چه‌پ ،Syriza ، به‌ ڕابه‌رایه‌تیAlexis Tsipras له‌ ڕۆژی 17.06.12 له‌ خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردندا له‌ سه‌دا 27 ی ده‌نگه‌كان بهێنێت، كه‌ دووهه‌م ده‌نگ بوو،‌ له‌ كاتێكدا كە له‌ ساڵی 2009 دا هه‌مان پارت ته‌نها له‌ %4.6 ی ده‌نگه‌كانی هێنابوو. گه‌رچی پارتی پاسۆك و پارتی دیمۆكراسی نوێ ( پارێزگاران)  توانیان حكومه‌تێكی هاوبه‌ش دروست بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌ واتای ئه‌وه‌ نییه،‌ ئیدی له‌مه‌ولا كێشه‌ ئابوورییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و بارودۆخی یۆنان به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات و ئه‌گه‌ری هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی له‌ زۆنی یورۆ به‌سه‌ر ده‌چێت. بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌وێ گه‌ر نه‌یتوانیبێت و نه‌توانێت چۆك به‌ لیراڵیزم و حكومه‌ته‌كانی دابدات و مێژوییه‌كی دیكە دروست بكات، به‌لام ده‌توانێت مێژوی ئه‌وروپا بگۆڕێت.

ئه‌و دوو پارته‌ كه‌ ئێستا له‌ حكومه‌تدان، ئه‌وانیش وه‌كو خه‌ڵكی یۆنان و پارته‌ چه‌په‌كان ده‌ركیان به‌مه‌ترسی به‌جێهێنانی مه‌رج و به‌نده‌كانی سند‌وقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپی و یه‌كێتی ئه‌وروپا ، كردووه،‌ بۆیه‌‌ ده‌یانه‌وێت سه‌رله‌نوێ له‌سه‌ر مه‌ر‌ج و به‌نده‌كانی مانگی دووی ئه‌م سال، كه‌ به‌ دانی قه‌رزی 130 ملیارد یورۆكه‌ی مانگی ئازاره‌وه‌ په‌یوه‌ست بوون ، ڕاوێژ لەتەك ده‌سگه‌ دراوییه‌كان و كۆمیسۆنی ئه‌وروپادا بكه‌ن، تاكو چیدیكە لا‌نی كه‌می كرێ و كرێی كرێكاران و مووچه‌ و پاره‌ی خانه‌نشینان دانه‌گرن ، باج زیاد نه‌كه‌ن، ماوه‌ی مافی دانی بیمه‌ی بێكاری له‌ ساڵێكه‌وه ‌بكه‌نه‌وه‌ به‌ دوو ساڵ. به‌ڵام هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ (ئه‌نجێلا مێركڵ) سەرۆكشالیانی ئاڵمان هه‌ڕه‌شه‌ی خۆی لێكردون و پێی وتن كه‌ قسه‌ له‌سه‌ر  مه‌رج و به‌ندە‌كانی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان دووباره‌ ناكرێته‌وه‌ و ده‌بێت یۆنان پابه‌ندی ته‌واوی مه‌رجه‌كان بێت، بۆیه‌ داوایان لێ ده‌كه‌ن كه‌ هه‌تا ناوه‌ڕاستی مانگی جولای یۆنان ده‌بێت 10 ملیارد یورۆ پاشه‌كه‌وت بكات، واته‌ بێكاركردنی زیاتری كرێكاران و كارمه‌ندان كه‌ له‌ ئێستادا ڕیژه‌ی بێكاری له‌ نێوانی گه‌نجانی ته‌مه‌ن 16 ساڵ و 24 ساڵدا له‌ %54 و له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وانیش له‌ %24 ، توانای كڕینی كاڵاو پێداویستییه‌كانی ژیان له‌ %35 هاتووەته‌ خواره‌وه‌،

هه‌رچی (ئیسپانیا)شه‌ به‌ره‌و هه‌مان هه‌ڵدێری یۆنان مل ده‌نێت، ڕیفۆرمه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی RaJoy Mariano به‌فریای باروودۆخه‌كه‌ نه‌گه‌یشتن، هه‌ر بۆیه‌ ڕێژه‌ی بێكاری‌ له‌ نێوه‌ندی گه‌نجان و ده‌ره‌وی گه‌نجاندا له‌ سه‌ركه‌وتن و بره‌ودایه‌، له‌ هه‌مان كاتیشدا ڕێژه‌ی ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌ڵك و هاتنه‌ سه‌رشەقام، ژماره‌ی خۆپیشاندانه‌كان و خۆپیشانده‌ران له‌ زیادبووندایه.‌ ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی كرێكارانی كانه‌ خه‌ڵوزه‌كان ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌‌ له‌ مانگرتندان و به‌رده‌وامیش ده‌بن هه‌تا داخوازییه‌كانیان به‌ده‌ست دێن، قوتابیان و خوێنكارانی زانكۆكانیش به ‌به‌رده‌وامی له‌ كردنی چالاكی ڕاسته‌وخۆدان.

قه‌یرانه‌ ئابوورییه‌كه‌ له‌ ئیسپانیا ئاوا قووڵبۆته‌وه،‌ هه‌ندێك له‌ ئابووریناسه‌كان وا پێشبینی ده‌كه‌ن، كه‌ پچڕانی ئه‌ڵقه‌ی زنجیره‌ی وڵاتانی زۆنی یورۆ له‌ وێوه‌ ده‌ست پێده‌كات، نه‌ك یۆنان. Bankia  كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ بانكه‌ گه‌وره‌كانی ئیسپانیا به‌ره‌و مایه‌پووچی ڕۆیشت، به‌په‌له‌ ده‌وڵه‌ت فریای كه‌وت. مه‌ترسی هه‌ره‌سی بانكه‌كان گه‌یشته‌ ڕاده‌یه‌ك، كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی ئایاردا له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا خه‌ڵكی زیاتر له‌ 1 ملیارد یورۆیان له‌ بانكه‌كان ڕا‌كێشا، ئه‌م مه‌ترسییه‌ تا نوسینی ئه‌م وتاره‌ش هه‌ر به‌رده‌وامه‌ هه‌ر بۆیه‌ شالیاره‌کانی دارایی وڵاتانی زۆنی یورۆ بڕیاریان وایه‌ که‌ له‌ ڕژی 09-07-12 کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ برۆکسل سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی بانكه‌کانی ئیسپانیا، بکه‌ن،  تاکو ڕاوێژ له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ڕیگاچاره‌یه‌ک بکه‌ن له‌ ڕێگه‌گرتن له‌ نابووتبوونیان.  له‌ولاشه‌وه‌ ڕێژه‌ی پشكه‌كانیش به‌ له‌ %03 هاتنه‌ خواره‌وه‌‌. ئابوورییه‌كه‌شی له‌ 4 مانگی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵدا به‌ڕێژه‌ی له‌ %0.3 داكشاوه‌، واته‌ نه‌ك هه‌ر بەو جۆرەی‌ كە چاوه‌ڕوان ده‌كرا، گەشەی نه‌كرد، بگره‌ هه‌نگاوێكیش چووه‌ دواوه‌، به‌مه‌ش باری ئابوورییه‌كه‌ی خسته‌ قه‌یرانێكی دیكەه‌وه‌‌، كه‌ به‌ڕای ئابووریناسه‌كان ئه‌م قه‌یرانه هه‌تا كۆتایی ساڵی 2013 به‌رده‌وام ده‌بێت. له‌ ڕۆژی 25.06.12 له‌لایه‌ ئه‌یجنسییه‌كه‌وه‌ نووسینگە‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ستانده‌ری بانكه‌کان، که‌ پێی ده‌ڵێن‌ (Moody ) كه‌ ده‌توانێت پله‌و پایه‌ی بانكه‌كان داگرێت، پله‌ی 28 بانكی له‌ بانكه‌كانی ئیسپانیا، به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه له‌وێ هه‌یه‌،‌ هێنایه‌ خواره‌وه‌. ئابووریناسه‌كان وای بۆ ده‌چن، ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه‌ ئیسپانیای تێكه‌وتووه،‌ پێویستی به‌ 350 ملیارد یورۆ هه‌یه،‌ كه ‌له‌م پاره‌یه‌ 75 ملیاردی ده‌چێت بۆ كۆمه‌كی بانكه‌كانی.‌

بارودۆخی ئابووری‌ (ئیتالیا)ش له‌ ئیسپانیا باشتر نییه‌، ڕووداوه‌كان و ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی سه‌لماندیان، كه‌ پێشبینییه‌كانی ده‌سگه‌ دراوییه‌كان و كۆمیسۆنی ئه‌وروپی به‌دانانی ته‌كنۆكراتێكی وه‌كو Mario Monti به‌ سه‌رۆكشالیاران، بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه‌، له‌مه‌شیاندا به‌هه‌ڵه‌دا چوون، ئه‌وه‌تا ئێستا هاواری لێ هه‌ڵساوه‌، چونكه‌ كێشه‌ ئابوورییه‌كه‌یان له‌ قوڵبونه‌وه‌دایه‌، له‌ نێو میدیاكاندا‌ به‌ ئاشكرا داد و بێدداییان له‌ده‌ست فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا دیاره‌، له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا كه‌ هه‌فته‌ی پێشوو له‌ ڕۆم بەسترا Monti توڕه‌یی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌نجێلا مێركڵ و فره‌نسوا هۆڵه‌ند، سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و مه‌رج و به‌ندانه‌ی له‌سه‌ر وڵاتانی زۆنی یورۆ دانراون، نه‌شارده‌وه، داوای كرد، كه‌ ڕێژه‌ی ئه‌و سودە‌ی كه‌ له‌سه‌ر دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی ئیتالیا دانراوه‌ ، بهێنرێته‌ خواره‌وه‌‌‌.‌ دیسانه‌وه‌ له‌ ڕۆژی 28.06.12 نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ بارودۆخه‌كه‌ ده‌ربڕییه‌وه‌ و وتی “گه‌ر ئیتالیا هیوابڕاو بێت، وا له‌ هێزه‌‌ ڕامیاره‌كان ده‌كات، كه‌ بڵێن: با ئه‌وروپا، با یورۆ ، با ئه‌م وڵات یا ئه‌و وڵات بڕوا بۆ دۆزەخ”

(ئیرله‌نده) ‌و (پورتگال)یش له‌م قه‌یرانه‌دا له‌شانی ئیتالیا و (ئیسپانیا)دان. پورتوگال، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه‌ی قوڵتر نه‌بێته‌وه،‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌ بڕی 78 ملیارد یورۆ قه‌رزی پێدرا، هه‌ر له‌م یه‌ك دوو مانگه‌ی ڕابوردوودا بوو، كه‌ (٣)یان‌ له‌ هه‌ره‌ بانكه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ، Millennium, BPI, Geral de Depositos , گه‌ر به‌ 5.8 ملیارد یورۆ كۆمه‌ك نه‌كرانایە‌، ئه‌وا‌ به‌ره‌و نابووتی و مایه‌پووچی ده‌ڕۆیشتن.

بۆ ده‌سگه‌ دراوییه‌كان و كۆمیسۆنی ئه‌وروپی سه‌نگی ئه‌م دوو وڵاته،‌ وه‌كو وڵاته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی زۆنی یورۆ قورس نییه‌، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ له‌ناو میدیادا كه‌متر ده‌كه‌ونه‌ به‌رچاوان. به‌ڵام میدیا و ده‌سگه‌ دراوییه‌كان، هه‌رچۆن حساب بۆ ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته‌ بكه‌ن، مه‌سه‌له‌یه‌ك نییه،‌ چونكه‌ ئه‌وانیش به‌پێی سه‌نگی ئابووری خۆیان و ژماره‌ی دانیشتوانیان له‌ناو زۆنی یورۆدا،پشكێكی گه‌وره‌ن و وه‌كو هه‌موو وڵاتانی دیكەی ئه‌وروپا پسانی ئه‌ڵقه‌كه‌یان له‌ زنجیره‌ی به‌یه‌كه‌وه‌گرێدراوی زۆنی یورۆدا ، مه‌ترسییه‌كی كه‌متر له‌ یۆنان و ئیسپانیا و ئیتالیا له‌سه‌ریان دروست ناكات .

تا ئەوەندەی دەگەڕێتەوە سەر‌ بریتانیا، گه‌رچی وڵاتێك نییه‌ له‌ زۆنی یورۆدا، به‌ڵام قه‌یرانه‌ ئابوورییه‌كه‌ زۆر به‌ خه‌ستی هه‌ر له‌ 2008 وه ئه‌ویشی گرتۆته‌وه‌. ئابووریناسه‌كان ده‌ڵێن له‌ دوای قه‌یرانه‌ گه‌وره‌كه‌ی نێوان ساڵانی 1928 و 1936ەوە، ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره، كە‌ ئه‌م وڵاته‌ قه‌یرانی ئاوا گه‌ورەی‌ به‌خۆیەوه‌ بینیبێت. ئاماره‌كانی ئه‌م دواییه‌ نیشانی ده‌دن، كه‌ ئه‌م وڵاته‌ له‌ كۆتایی پار‌ساڵ و سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه‌ قه‌یرانه‌كه‌ی قوڵتر بووه‌ته‌وه‌، ڕێژه‌ی بێكاری‌ له‌ %8.5 ، به‌ ژماره ‌و به‌پێی ئاماری ده‌وڵه‌تی له‌ سه‌روو 2.7 ملیۆنه‌وه‌یه‌، به‌ڵام ئاماری سەندیكا‌ی ناوه‌ندی وڵاته‌كه‌ ده‌یسه‌لمێنێت، كه‌ ژماره‌ی بێكاری‌ له‌ سه‌روو 6 ملیۆنه‌وه‌یه، هه‌ر له‌ ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا 381.000 كه‌س، ته‌نها له‌ كه‌رته ده‌وڵه‌تییەكاندا بێكار بوون‌. ‌. ڕێژه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ هه‌ر به‌ ته‌نها له‌ له‌ له‌نده‌ن دا لانه‌وازه‌و بێشوێن و ڕێگان و له‌ لۆچی دوکانه‌کان و وێستگه‌ی پاس و میترۆو ئاوده‌ستی شوێنه‌ گشتییه‌کاندا ده‌خه‌ونو کات ده‌به‌نه‌ سه‌ر، 5678 که‌سن که‌ له‌ ساڵی پاره‌که‌وه‌ به‌ڕێژه‌ی له‌ %43 زیادی کردوه‌.  باروو دۆخه‌که‌ به‌و شێوه‌یه‌یه‌ له‌بری ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت پاره‌ پاشه‌که‌وت بکات. که‌چی له‌ مانگی ئایاری ئه‌م ساڵدا ده‌وڵه‌ت 17.9 ملیارد پاوه‌ندی قه‌رز كردووه‌. هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ، 26.06.12 بوو ، كه‌ Mervyn King ، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئینگلته‌ره‌، بۆ جارێكی دیكەش نائارامی خۆی به‌رامبەر‌ دراوی یورۆ و وڵاتانی زۆنی یورۆ، ده‌ربڕی و وتی: “من به‌رامبه‌ر بارودۆخی وڵاتانی زۆنی یورۆ ڕه‌نگدانه‌وه‌یان له‌ سه‌ر ئابووری بریتانیا ڕه‌شبینم”.  ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی که‌ داهات و ژیانیان له‌ خوار ستانده‌ری ژیانه‌وه‌یه‌  له‌ ساڵی 2008 وه‌ به‌ ژماره‌ی 3 ملێون سه‌رکه‌وتووه‌ ،  جێگای سه‌رنجه‌ له‌ وڵاتێکی خاوه‌ن داهات و سامانێکی زۆر که‌چی چواریه‌کی خه‌ڵکه‌که‌ی ستانده‌ری ژیانیان نزم بێت‌.

نرخی پێداویستییه‌كانی ژیان و ژماره‌ی منداڵان كه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری هێڵی برسێتیدا ده‌ژین و ژماره‌ی زگورت و خێزانه‌كان، كه‌ به‌ هۆی ئه‌م بارودۆخه‌وه‌ بێخانووبه‌ره‌ بوون له‌ هه‌ڵكشاندایه‌. له‌م ڕۆژانه‌دا بوو، كه‌ ڕۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی وتارێكی به‌ ئاماره‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌، كه له‌ هه‌ندێك قوتابخانه‌دا مامۆستاكان خواردن و میوه‌ بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ ده‌هێنن، كه‌ برسین و‌ به‌هۆی بێكاربوونی باوك و دایكیانه‌وه‌ له‌م دواییه‌دا ناتوانن نانی به‌یانانیان بۆ دابین بكه‌ن.

قه‌ترانه‌كه‌ ڕۆژ به‌ ڕۆژ وڵاتانی دیكەش ده‌گرێته‌وه. له‌ ڕۆژی 26.06.12 دا، قوبرس كه‌ وڵاتێكی دیكەی زۆنی یورۆیه،‌ داوای به‌هاناوه‌چوونی ده‌سگه‌ دراوییه‌كان و كۆمیسۆنی ئه‌وروپی، كرد‌. ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه‌ی بارسوكتر بێت، پێویستی به‌ 10 ملیارد یورۆ هه‌یه،‌ ئه‌مه‌ بێجگە له‌وه‌ی كه‌ پارساڵ 2.5 ملیارد یورۆی له‌ ڕوسیا قه‌رزكردووه‌، بۆ ئه‌م جاره‌ش ڕویكرده‌ ڕوسیا و چین، به‌لام له‌سه‌ر هه‌ل و مه‌رجه‌كانی قه‌رزه‌كه‌ ڕێكنه‌كه‌وتن بۆیه‌ ئێستا داوا له‌ ده‌سگه‌ دراوییه‌كان و كۆمیسۆنی ئه‌وروپی ده‌كات. بێکاری له‌ قوبرسیش ده‌ردێکی کوشنده‌یه‌، به‌ پێی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان ڕێژه‌ی بێكاری‌ له‌ وێ له ‌ %10 ‌یه‌.‌

ده‌سگه‌ دراوییه‌كان و كۆمیسۆنی ئه‌وروپی و ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكی به‌تایبه‌ت سه‌رۆ‌ك ئۆباما، له‌ دوای بردنه‌وه‌ی سوشیالیسته‌كان له‌ فه‌ره‌نسا و خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی یۆنان،‌ كه‌‌ به‌ هه‌ر هه‌موو پارته‌كان نه‌یانتوانی له‌ %50 ده‌نگه‌كان بەدەستبهێنن و نه‌توانرا حكومه‌ت دروسست بكه‌ن، به‌مه‌ زۆر نیگه‌ران بوو. چونكه‌ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ زیاتر ڕاپرسییەك بوو له‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر پارتێك، كه‌ لەتەك ڕامیاریی ده‌سگرتنه‌وه‌ ( ته‌قه‌شوف ) دا بڕوات و پابه‌ندی ته‌واوی مه‌رج و به‌نده‌كانی ده‌سگه‌ دراوییه‌كان بێت. به‌واتایه‌كی دیكە ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ڕامیاریی لیبراڵ و نیو-لیبراڵیزم، بوو، له‌ بواری ئابووری و ڕامیاریدا. ئه‌مان ترسی ئه‌وه‌یان لێ نیشتبوو كه‌ گه‌ر له‌ یۆنان Syriza ‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ 17.06.2012 بباته‌وه‌ ئه‌وه‌ هه‌موو مەرج و بەنده‌كانی هه‌ردوو قه‌رزه‌كه‌ی كه‌ ‌ پێیان دراون، هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه ‌و ئاماده‌ نابێت ‌ په‌یڕه‌ویان لێ بكات. قبوڵكردنی ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن ده‌سگه‌ دراوییه‌كان و كۆمیسۆنی ئه‌وروپییه‌وه‌، له‌سه‌ریان زۆر ده‌كه‌وت، چونكه‌ ئه‌و كاته‌ ده‌بووایه‌‌ به سه‌رجه‌می ئه‌و‌ قه‌رزانه‌ی، كه‌ داویانن‌ به‌ وڵاته‌كانی دیكەیش بچونایه‌ته‌وه‌، خۆ ئەگه‌ر ئه‌مه‌ش قبوڵ نه‌كرایه‌، ئه‌وا‌ یۆنان لەوانه بوو‌ له‌ زۆنی یورۆ بهاتایه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و ئه‌مه‌ش ده‌بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ وڵاتانی وه‌كو ئیتالیا و ئیسپانیا و پورتوگال و ئیرله‌نده هه‌مان ڕێگه‌ بگرنه‌ به‌ر، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ كۆتاییدا ده‌بووه‌ هۆی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ی دراوی یورۆ و لاوازبوونی دراوه‌ جیهانییه‌كانی دیكە، ئه‌و كاته‌ش ده‌بووایه‌ به‌ ئاشكرا بانگه‌شه‌ی ئاشبەتاڵكردنی حكومه‌تی لیبراڵ و نیو- لیبراڵیزم له‌ بواری ڕامیاری و ئابووریدا بكرێت.

گه‌رچی ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌ حه‌تمیه‌تی مێژوییه ‌و لیبراڵ و ڕامیاریی نیو-لیبراڵیزم به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره‌ ده‌ڕوات، چونكه‌ ڕووداوه‌كان و قەیرانە‌كان و ئاماره‌كان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای حه‌فتاكانی چه‌رخی ڕابوردووه‌وه‌ ، ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه،‌ كه‌ گرتنه‌به‌ری ئه‌م ڕامیارییه‌ له‌ بەرێوەبردنی ده‌وڵه‌ت و ئابووریدا سەركەوتوو نەبووە ‌و به‌ره‌و شكستی كۆتایی ده‌ڕوات. به‌ڵام وڵاتانی زۆنی یورۆ و بریتانیا و ئه‌مه‌ریكا و یابان و چین هه‌ندێك وڵاتی دیكەیش له‌ هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگەچاره‌یه‌كدان، ئینگلیز وته‌نی “بۆ پاراستنی پێسته‌كه‌یان”. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش سه‌رێك له‌ مه‌كسیكۆ كۆده‌بنه‌وه‌ و جارێكی دیكە له‌ ڕۆم و پاریس و جاری داهاتوویان كه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینییه‌، 28.06 و 29.06 له‌ برۆكسل. له‌ ساڵی 2008 وه‌ ئه‌مه‌ نۆزده‌هه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ییانه كه سه‌باره‌ت به‌م قه‌یرانه‌ ئابوورییه‌‌ ده‌یگرن. بێگومان ئه‌مان هه‌ر وه‌كو هه‌موو جاره‌كانی پێشتریان له‌ لابه‌لاكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كەدا ناتوانن بگه‌نه‌ چاره‌سه‌رێك. گه‌رچی قه‌یرانه‌كه‌ ئه‌وان خۆیان و به‌ ڕامیاریی لیبراڵانه‌ی خۆیان خولقاندویانه‌، به‌ڵام چارەسەرە‌كه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ویست و خواستی ئه‌وانه، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئه‌مان له‌ نێوانیاندا كه‌لێنێكی گه‌وره‌ دروست بووه‌ و زۆر له‌ یه‌كدی دوور كه‌وتونه‌ته‌وه‌ و ناتوانن به‌ كۆڕا بگه‌نه‌ بڕیارێك . بۆ نموونه‌ فه‌ره‌نسه‌ پێشنیاری ئه‌وه‌ ده‌كات، كه‌ له‌ %1 داهاتی نه‌ته‌وه‌ بۆ یارمه‌تیدانی بانكه‌كان له‌ كاتی لێقه‌ومانیاندا بخرێته ‌لاوه‌، به‌ڵام هه‌ندێكیان گوێ بۆ ئه‌م پێشنیازه‌ ناگرن، هه‌رچی ئۆباما و ئیتالیا و جارجاره‌ش (بریتانیا)ن زۆر پەیگیرانە داوا له‌ ئه‌نجێلا مێركل ده‌كه‌ن، كه‌ تۆزێك مه‌رج و به‌نده‌كانی قه‌ر‌زه‌كان شل بكات و باشتر به‌ده‌م ئه‌و وڵاتانه‌وه‌ بچێت كه‌ باریان لاره‌، به‌ڵام مێركڵ ئه‌مه‌ی به‌ گوێدا ناچێت. له‌لایه‌كی دیكە‌وه‌ حكومه‌تی تازه‌ی یوێنان داوای وتووێژی نوێ ده‌كات له‌ سه‌ر قه‌رزه‌كانی كه‌ پێیاندراوه‌ ، دیسانه‌وه‌ مێركڵ ده‌ڵێت ئه‌مه‌ كاری نه‌كرده‌یه‌. هه‌ندێكی دیكەیان داوا ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌ڵمانیا ڕێژه‌ی باج داگرێت و مووچه ‌و كرێ سه‌رخات تاكو وڵاتانی دیكە بتوانن كاڵاكانیان بنێرنه‌ ئه‌وێ، به‌ڵام مێركڵ بۆ ئه‌مه‌شیان ڕازی نابێت. تازه‌ترین پێشنیار دروستكردنی ” یه‌كێتی بانكه‌كانه‌” واته‌ لێسه‌ندنه‌وه‌ی بڕیاره‌ گرنگه‌كانه‌ له‌ سه‌ران و ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی دراو، تاكو ئه‌‌مان مامه‌ڵه‌ی لەتەكدا بكه‌ن. دیسانه‌وه‌ مێركڵ بۆ ئه‌مه‌شیان تا ئێستا ڕازی نه‌بووه‌.‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی ئه‌مجاره‌یان  که‌ 28.06 2012.و 29.062012. بوو، مێركڵ به‌وه‌ ڕازی بووه‌ که‌ 100 ملیارد یورۆ بۆ بانكه‌کانی وڵاتانی زۆنی یورۆ ته‌رخان بکرێت ئه‌ویش به‌و مه‌رجه‌ی که‌ هه‌موویان پێکبێن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی یه‌کێتی بانكه‌کانی وڵاتانی زۆنی یورۆ ، بۆ ئه‌مه‌ش بڕیاریان دا  که‌ سیسته‌مێکی چاودێریکردنی بانكه‌کان له‌ یورۆ زۆندا ، هه‌نگاوی یه‌که‌م بێت له‌ دروستکردنی یه‌کێتی بانكه‌کاندا، که‌ ئه‌مه‌ش نزیکه‌ی 2 ساڵ ده‌کێشێ تاکو سیسته‌مه‌که‌ بکه‌وێته‌ کار. ئه‌م سه‌رئه‌نجامه‌ی که‌ له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا پێێ گه‌یشتوون شتێک نییه‌ که‌ چاره‌سه‌رێکی هه‌تا وه‌ختی قه‌یرانه‌که‌ بکات.

هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌مه‌ دوا كۆبونه‌وه‌ی G20 نابێت چونكه‌ له‌ ئێستادا ئه‌مان ناتوانن به‌م بۆچون و هه‌ڵوێسته‌ جیاجیایانه‌وه‌‌ چاره‌سه‌رێك، هه‌تا گه‌ر وه‌ختیش بێت، بۆ ئه‌م قه‌یرانه‌ دابنێن، بۆیه‌ قه‌یرانه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، لەتەك ئه‌وه‌شدا ئەستەمیشه‌ له‌ ئێستادا بزانرێت سه‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات و چی ده‌هێنێته‌ به‌رهه‌م.‌ به‌ڵام ئه‌ڵته‌رناتیڤی كۆتایی و ئاینده‌ هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی سۆشیالیزم و ئه‌ناركیزمه‌.

مانگرتنی کرێکارانی کانە خەڵوزەکانی ئیسپانیا بەردەوامە و لەوپەڕی بەهێیزیدایە

مانگرتنی کرێکارانی کانە خەڵوزەکانی ئیسپانیا بەردەوامە و لەوپەڕی بەهێیزیدایە

‌‌ماەویەکی زۆرە کە هەشت هەزار کرێیکاری کانە خەڵوزەکان لە ئیسپانیا لە مانگرتنی سەرومڕ و بەدەوامدان. مانگرتنەکەیان بەشێکە لە خەباتی سەرجەمی خەڵکەکەی تر لەو وڵاتە لە بەرامبەر ئەو بارودۆخە ناهەموارە ئابورییەی ئیسپانیا  كە وەکو زۆربەی زۆری وڵاتانی زۆنی یورۆ، پێوەی دەناڵێنێت. مانگرتنی كرێكارانی كانە خەڵوزەكان بەهۆی ئەوەوەیە کە لەسەر بڕیاری کۆمیسۆنی ئەوروپی و دەزگە دراوییەکان لە سەدا ٦٣ی پشتیوانییەکەیان لەلایەن  ئەوان و دەوڵەتی ئیسپانییەوە لێ دەبڕێیت، بێگومان ئەمەش دەبێتە هۆی داخستنی هەندێك لە کانەکان و دەرکردنی بەشێك لە کرێکارەکان. شایانی باسە، کە مانگرتنەکەیان خۆڕاگرانەیە و نیشانەی کۆتاییهاتنیشی تا ئێستا دیار نییە و چ لە ناوەوەی ئیسپانیا و چ لە دەرەوەی ئیسپانیا، کۆمەك و ھاوپشتییەکی زۆریشیان دەكرێت.

‌بۆ ئەوەی کە پرۆتێستەکەیان کاریگەرتر بێت و دەوڵەتیش گوێیان لێ بگرێیت و دەنگ و ھاوپشتی زیاتریش پەیدا بکات ، بڕیاریان دا کە بە ڕێپێوان لە شوێنی خۆیانەوە بۆ مەدرید بکەونە ڕێ. ئەم ڕێپێوانە مەزنەیان سێ هەفتە لەمەوپێش لەلایەن ٧٥٠ کەسیانەوە دەستی پێکرد و پاش بڕینی ٤٥٠ کیلۆمەتر ئەمڕۆ گەیشتنە مەدرید و ئامادەن کەیسەکەیان لە نزیکەوە بە دەوڵەت و خەڵکان مەدریدیش ڕابگەیەنن ، لەهەمان کاتیشدا بڕیاریان داوە، کە لەوێ بمێننەوە و نەگەڕێنەوە تاکو دەوڵەت ناچار دەکەن، كە لەو بڕیارەی کە بۆ دەستگرتنەوەی ئەو پارەیە داوێتی، پەشیمان ببێتەوە. كرێكارانی مانگرتوو سەرئێشەیەکی زۆریان بۆ دەسەڵات بەگشتی و سەرۆکشالارانی ئیسپانیا بەتایبەتی دروست کردووە، شایانی باسە، کە هەندێك لە شالیاران و ئەندامانی پەڕلەمان داوای دانیشتنی پەڕلەمان دەکەن، تاکو لەسەر کێشەی ئەم کرێکارانە بەدیاریكراوی و لێیدوان و مشتومڕ بکەن.

بۆ دیتنی كورتە فیلمی ناڕەزایەتییەكان و پێكدادانەكان، سەردانی ئەم لینكانە بكەن:

Spanish Miners Descend On Madrid In Anti-Austerity Strike

Spanish Miners Descend On Madrid In Anti-Austerity Strike