خۆپیشاندانی سەری ساڵ دژی زیندان
“خۆپیشاندان!” لەپێناو كۆمەڵگەیەكدا بەبێ زیندان
شوێن : ئا‌ڵمانیا / بەردەم زیندانی شاری كۆڵن
كات ٣١/١٢/٢٠١٣ سات ٦ی ئێوارە
چۆنیەتی ھاتن :
ھێڵی (٥)
ئاراستەی Köln-Ossendorf
وێستگەی Rektor-Klein-Str.
زانیاری زیاتر لەو بارەوە
Podcast des Autonomen Knastprojekts zu Antiknasttagen und Silvesterdemo
http://akpradio.podspot.de/post/anti-knasttage-und-silvesterdemo-2014/
Hintergrundinfos zur letzten Anti-Knastdemo (Silvester 2012)
http://anarchistischesforumkoeln.blogsport.de/2012/12/08/silvesterdemo-am-knast-in-koeln-ossendorf/
نا بۆ تیرۆر، ھەنگاو بەرەو ئازادی
تیرۆر ھەر كەس بیكات، ھەر لە بەرژەوەندی سەروەریی چینایەتی تەواودەبێت، لەبەرئەوەی كە خودی سەروەریی چینایەتی لەسەر پایەی جۆرەكانی تیرۆر، ناچاركردن، زیندان، ئەشكەنجە، ترس و تۆقاندن، كاریكرێگرتە، مشەخۆریی، نایەكسانی، ھەڵاواردن، سووكایەتی، درۆ و پیلانگێریی ڕۆنراوە و خۆی ڕاگرتووە، كە كۆی ھەموو ئەمانە خۆیان لە بوونی دەوڵەتی ھاوچەرخ‌دا دەبیننەوە و پێكدەھێنن. تیرۆر وەك پێشینە و پاشبنەما لە كاردانەوەی سەرۆكخێڵ و پلەدارە ئاییینییەكان و سەردار [ئاغا] و ئیمپراتۆرەكانەوە تا ئەمڕۆ بەردەوام لە گەشەكردن و پەرەسەندندابووە و تەكنۆلۆجیاش بۆ ئاسانكردن و شاردنەوە و خێراكردن و ڕاگەیاندن و دادگە سیناریۆییەكانیش وەك ئامراز بۆ پەردەپۆشكردنی گیڕاونەتەبەر.
ھەرچەندە تیرۆر لەم سەردەمەدا تەنیا لە لەگیانخستنی جەستەی كەسێكدا كورتنابێتەوە و تیرۆر تا دوا قوژبنی ژیانی ڕۆژانەی كۆمەڵایەتی ڕۆچووە و ھەر سات و لە ھەر ھەنگاوێكماندا بۆ لێدان و لاوازكردنی كۆت و بەندەكانی سەروەریی، ڕووبەڕوومان دەبێتەوە. بەڵام لێرەدا بە دیاریكراوی مەبەستمان تیرۆری جەستەییە [كوشتنە]، كە دونێنێ دەنگێكی دیكەی لێخنكاندین، خامەیەكی دیكەی بوێری شكاندین، بازنەیەكی لە زنجیرەی تێكۆشانماندا پچڕاند، خەباتكارێكی دیكەی لێ كوشتین.
” كاوە گەرمیانی ” ڕۆژنامەنووس، یەكێك بوو لە سیمبولەكانی دەنگ و ناڕەزایەتی خەڵكی گەرمیان، چاوی كراوەی ژێردەستانی كۆمەڵگە بوو، ھیوای نەوەیەكی كپكراوبوو، چكڵی چاوی دەسەڵاتدارانی ئەو ناوچە بوو و پەردەی لەسەر خەونە مشەخۆریی و سەركوتگەرانەكانی دەسەڵاتداران لادەدا، بۆیە كوشتیان، بۆیە نەیانتوانی لەوە زیاتر بیسەر و بینەری وتار و چالاكییەكانی ئەو بن، لەبەرئەوە بڕیاری تیرۆری ئەو، تەنیا لەنێوبردنی جەستەیی ئەو نەبوو، بەڵكو ترساندنی دەنگی ناڕەزایەتی ناوچەی گەرمیان بوو.
ھەر كەس ئەوی بڕیاری تیرۆركردنی ئەوی دەركردبێت، ھیچ گومان لەوەدانییە، كە دەسەڵاتدارە یا دەسەڵاتخوازە و بۆ پاراستنی شكۆی فیرعەونانەی، بۆ پاراستنی دەسەڵاتی مشەخۆریی و تاڵانی و زۆرداری، بۆ درێژەدان بە سەروەری چینێك، پارتێك، دەستەبژێرێك، كە بیست و دوو ساڵە خەونەكانی خەڵكی ڕاپەڕیوی كوردستان سەركوت و تیرۆردەكات. لەبەرئەوە ھۆكاری تیرۆركردنی “كاوە گەرمیانی” كێشەیەكی كەسیی نێوان ئەو و بڕیاردەری تیرۆركردنەكەی نییە، بەڵكو كێشەی نێوان ستەمكار و ستەملێكراوانە، كێشەی نێوان سەروەر و ژێردەستانە، كێشەی نێوان برسی و مشەخۆرانە، كێشەی نێوان زیندانی و ئەشكەنجەدەرانە، كێشەی نێوان خەڵك و دەسەڵاتدارانە، كێشەی نێوان چینە بەشمەینەتەكان و چینی مشەخۆری كوردانە، كێشەی نێوان ڕەوا و ناڕەایە، كێشەی نێوان كۆیلانی یاخی و خواكانە. ھەر لەبەر ئەم ھۆیەیە، پاڕانەوە و چاوەڕوانی سزادانی بكەرانی ئەو تاوانە لە دەسەڵات، وەك تیرۆر ھەردەم لە بەرژەوەندی دەسەڵاتداران و تیرۆركەران تەواوبووە و دەبێت، چونكە جەماوەری ناڕازی لە چاوەڕوانییەكی بێسوود و سەرەنجامدا ڕادەگرێت، ھەر وەك لە تیرۆركردنی ڕەئوف كامیل، عەلی بۆسكانی، نەزیز عومەر، بەكر عەلی، سەلاح ھۆرامی، شاپور و قابیل، فەرھاد فەرەج، سۆران مامەحەمە، عەبدولستار تاھیر شەریف، سەردەشت عوسمان، …..، ….، ….، كاوە گەرمیانی و تیرۆری نەیارانی ئێرانی و توركیە و سوریە و عەرەب و ڕۆژنامەنووسانی كوردی ئێران و دەیان كەسی دیكە، كە لەبەرئەوەی سەر بە پارت و لایەنێكی ڕامیاریی نەبوون یا خەڵكی ھەرێمی كوردستان نەبوون، كوشتن‌یان وەك تیرۆر دەنگینەداتەوە و ھەژمارنەكراوە و لەلایەن پارتەكان و باڵەكانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە نەتوانراوە سەرمایەگوزاریی ڕامیارییان لەسەر بكرێت و بۆ قازانجی ڕامیاریی خۆیان بەكارببرێن.
بە بۆچوونی ئێمە، تەنیا سەنگەر و شێوازێك كە بتوانێك تیرۆر لە ژیاری كۆمەڵایەتییدا دەربھاوێت و دەسەڵاتداران و دەوڵەت و باندەكانی لە ئەنجامدانی بگێڕێتەوە دواوە، خەباتی كۆمەڵایەتی سەربەخۆی خەڵكە لە دەرەوەی ھەوڵی بازرگانانە و سەرمایەگوزاریی ڕامیاران و پارتەكان، خەباتێك كە سەنگەرەكانی تەنیا دەتوانن گروپ و ڕێكخراوە جەماوەریی و كۆمەڵایتییە سەربەخۆكان بن و شێوازەكانی بە پێچەوانەی ھەوڵی ڕامیاران و پارتەكان، بە بایكۆتی ڕاگەیاندن و مانگرتن لە سەیركردن و خوێندنەوە و گوێگرتن لە میدیاكان، مانگرتنی گشتی سەرتاسەریی و ناوچەیی و خۆجێی، دانیشتن و داگیركردنی مەیدان و چوارڕێكانی شارەكان، داگیركردنی تەلاری دەزگەكانی ڕاگەیاندن، كاركردن بۆ پێكھێنانی گروپە خۆجێییە كۆمەڵایەتییەكان و گرێدانەوەیان لە تۆڕە سەرتاسەرییەكاندا، بەڵام لە دەرەوەی ھەوڵی پارتەكان و ڕێخكراوە بەناو ناحكومییەكان [NGO]كان، ھەڵدانی چادری ڕاگەیاندنی جەماوەریی دژی تیرۆر لە نیوەندی شارەكاندا، ڕێپێوان لە شێوەی كاری ھونەریی وەك موزیك و سروود و شانۆ و كۆڕی ھۆنراوە و خوێندنەوەی ژیاننامەی قوربانیانی تیرۆر لە سەردەمی شاخەوە بۆ سەردەمی پارلەمان، خەباتی نافەرمانی سڤیڵی [مەدەنی] و زۆر شێواز و چالاكی دیكە.
كاتێك جەماوەر ناڕەزایەتی خۆی بەردەوام و زیندوو و كارا تێكەڵ بە بوارەكانی ژیان و كار و پەیوەندیییە كۆمەڵایەتییەكان بكات، ئیدی ھیچ دەسەڵاتێك نییە، كە بتوانێت داواكانی نادیدە بگرێت و خۆی لە بڕیاردان بدزێتەوە. بە بۆچوونی ئێمە بە ئەزموونگیری لە ٢٢ ساڵی ڕابردوو و كار و كاردانەوە لە بەرامبەر زنجیرە تیرۆرەكانی پێشوودا، ئەوەی نیشانداوە، كە چاوەڕوانی چاكبوونی دەسەڵات و پەشیمانبوونەوەی تیرۆرستان و سەرمایەگزاری پارتەكان و ڕامیاران، تەنیا زەمینە بۆ درێژبوونەوەی تیرۆر و بەردەوامی دەڕەخسێنن و لە كۆتاییدا دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەكەی ھەر یەكە بە شێوەیەك لە شێوەكان لە سەرەنجامی تیرۆر بەھرەمەندبووە و دەسەڵات بە ترساندنی ژێردەستان و ئۆپۆزسیۆن بە كۆكردنەوەی ناڕازییان و خۆشباوەڕكردنیان بە دەسەڵات و سەرۆكی باش و گەمە فریوكارییەكانی پارلەمان، بە واتایەكی دیكە، دەسەڵات چ دەسەڵاتی داگیركەربێت؛ دەوڵەتی ئێران و توركیە و سوریە، چ دەسەڵاتی چینی مشەخۆری كورد بێت، وەك دەسەڵاتی میرەكانی بادینان و سۆران، بەبێ تیرۆر ناتوانێت ژێردەستانی ڕابگرێت، ھەروا ئۆپۆزسیۆنیش چ ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی و توركییە و سوریە بێت لە ھەندەران، چ ئۆپۆزسیۆنی ھەرێمی كوردستان لە نێو ھۆڵی پارلەمان و دەرەوەیدا، بەبێ سەرمایەگوزاری ڕامیاریی لەسەر پرسە كۆمەڵایەتیی و ئابووریی و تیرۆرەكان، ناتوانێت مشەخۆریی و دەسەڵات بۆ خۆی مسۆگەربكات. لەبەرئەوە ھیچ پارت و لایەنێكی ڕامیاریی نییە، كە سەركوت و تیرۆر لە بەرژەوەندی نەبێت، چ وەك دەسەڵات بۆ ڕاگرتنی ژێردەستان، چ وەك ئۆپۆزسیۆن بۆ دابینكردنی مشەخۆریی و بە ئامانجگەیاندنی دەسەڵاتخوازیی، لەم بارەوە سەرنجی ڕاگەیاندنی پارتەكان و ڕێكخراوە ڕامیارییەكان بدەن و ببنین، كە چۆ ناڕاستەوخۆ خۆشی خۆیان بۆ گەرمبوونەوەی بازاری سەرمایەگوزاریی ڕامیارییان دەردەبڕن و تیرۆر بە ھاندەری خەباتی ئەندامە ناھوشیار و فەرمانبەرەكانیان دەبینن !
دەبا لە ڕیزی پارتەكان و ڕێكخراوە زەرد و [NGO] بێینەدەرەوە …
دەبا بایكۆتی دەنگدانەكان بكەین …
دەبا لە خەو و خەونی سەرۆكی باش و دەسەڵاتی باش و دەوڵەتی باش و دادپەروەریی لە سایەی دێمۆكراسی پارلەمانیدا داچلەكێین
دەبا خۆمان لە گروپە كۆمەڵایەتییەكانی كۆڵان و گەڕەكەكان ڕێكبخەین
دەبا خۆمان لە ڕێكخراوە سەربەخۆ جەماوەرییەكاندا لە شوێنی كار و دەرەوەی كار [بێكاران]، لە فەرمانگە و فێرگەكاندا ڕێكبخەین..
دەبا لەجیاتی خۆشباوەڕیی بە ئۆپۆزسیۆن و پارتەكان و دەسەڵاتداران، پشت بە توانا و یەكڕیزیی كۆمەڵایەتیانەی خۆمان ببەستین..
دەبا نەھێڵین تیرۆری “كاوە گەرمیانی” وەك تیرۆرەكانی پێشتر، بێدەنگەی لێبكرێت،دەبا بیكەینە خاڵی كۆتایی تیرۆر لە ژیانمانا
سە ك ۆ ی ئەنارك ی‌س تا نی كو ر د س تا ن [K A F ]
٦ی دێسەمبەری ٢٠١٣
**************************************
anarkistan@activist.com
ئه‌زموونی خه‌باتی مه‌ده‌نی و نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له باکووری کوردستان له ڕوانگه‌ییه‌کی کوردییه‌وه
سیاوەشی گودەرزی
خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ئه‌زموونێکی پڕ له خوێن و به‌رخۆدان بووه له باکووری کوردستان، پێشه‌نگایه‌تی په‌که‌که و شه‌قڵی کاریگه‌ری هزری چه‌پ به ڕوونی به‌م خه‌باته‌وه دیاره. ئه‌وانه‌ی ئاگاداری بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی کوردی له باکووری کوردستان هه‌ن، ئه‌وه ده‌زانن که خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له باکووری کوردستان یه‌که‌م ئه‌زموونی بزووتنه‌وه‌ی مۆدێڕنه یان یه‌کێک له بزووتنه‌وه هه‌ره پێشه‌نگه‌کانله هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا.
ئێستا پێواژۆیه‌کی ئاشتی له تورکیا له نێوان کورد و ده‌وڵه‌تی تورکیا له ئارادیه. لایه‌نی په‌که‌که و پارتی ئه‌که‌په هه‌ر کامه دوو خوێندنه‌وه‌و لێکدانه‌وه‌ی جیاوازیان بۆ ئه‌م پێواژۆیه هه‌یه. له درێژه‌ی ئه‌م پێواژۆیه‌دا هه‌ڵبژاردنه شاره‌وانییه‌کانی له مانگی مارسی 2014 به‌ڕێوه‌یه. له لایه‌کی دیکه‌وه بزووتنه‌وه‌یه‌کی گه‌لی و خه‌تێکی سیاسی به ناوی خه‌تی سێهه‌م و جیا له دوو جه‌مسه‌ری تورکیا و سوریا له ڕۆژئاوای کوردستان به پێشه‌نگایه‌تی په‌یه‌ده و له سه‌ر خه‌تی سیاسی په‌که‌که خه‌ریکه وه‌ک سیسته‌مێکی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆجێیه‌تی خۆی ده‌چه‌سپێنێ.
به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌لوومه‌رجی ئێستا، گه‌له‌کۆمه‌یه‌کی هه‌مه لایه‌نه له دژی هێڵی سێهه‌م چ له تورکیا و چ له ڕۆژئاوای کوردستان له ئارادایه. سه‌ردانی سێقۆڵی بارزانی و شوان په‌روه‌ر و ئه‌ردۆغان له ئامه‌د وه‌ک کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ ئه‌که‌په ته‌نیا یه‌کێک له نموونه ئاشکرا‌کانی ئه‌م دژایه‌تییه‌یه. له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌مان خه‌بات و به‌رخۆدان و هێڵی سێهه‌می سیاسی که سیسته‌مێکی نوێی به‌ڕێوه‌به‌ری له ڕۆژئاوای کوردستان پێکهێناوه‌و له سه‌ر عه‌رزی واقع چه‌سپاندوویه‌تی. هاوکات هه‌مان هێڵ، پاشه‌کشه‌ی به ده‌وڵه‌تی تورکیا له باکووری کوردستان کردووه‌و فه‌زایه‌کی سیاسی کراوه‌ی له سه‌ر پرسی کورد پێکهێناوه. به‌ڵام له هه‌مانکاتدا پڕۆپاگه‌نده‌یه‌کی به‌ربڵاویش له ئارادایه که ئه‌م خه‌بات و به‌خۆدانه به نه‌دیتوو ببیندرێ و وه‌ک خێر و چاکه، کاڵای به قه‌د باڵای ئه‌ردۆغان و ئه‌که‌په‌دا ببڕدرێ.
له‌و سۆنگه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌مه‌و به‌دوا ناوه ناوه زنجیره نووسینێک له سه‌ر خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له باکووری کوردستان که پێشتر له فۆرمی کتێبێک‌دا ئاماده‌کراوه، له فه‌یسبووک بڵاوبکه‌مه‌وه. له‌م وتارانه‌دا دوو ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی به بنه‌ما ده‌گرم.
یه‌که‌م، خه‌باتی سیاسی: کرۆنۆلۆژیایی خه‌باتی سیاسی و پارلمانتاری له باکووری کوردستان، پێشینه‌ی پارته تورکییه‌کان له کوردستان، پارته‌کانی هه‌پ، ده‌پ، ده‌هاپ و هاده‌پ، پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دیمۆکراتیک ده‌ته‌په، پارتی ئاشتی و دیمۆکراسی به‌ده‌په، کۆنگره‌ی جفاکی دیمۆکراتیک که‌جه‌ده، یاسای بنچینه‌یی تورکیا و ناسنامه‌ی کورد و بایکۆتی ڕاپرسی
دووه‌م، خه‌باتی سڤیل و مه‌ده‌نی: شێوازه‌کانی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له باکووری کوردستان، دایکانی ئاشتی، که‌مپه‌ینی ناسنامه‌ی کوردی، بایکۆتی نه‌چوونه قوتابخانه، وتنی بێژه‌ی “به‌رێز” ئۆجالان، به کوردی قسه‌کردن له مه‌حکه‌مه و پارلمان ،نه‌چوونه سه‌ربازی، قه‌ڵخانی زیندوو و خێوه‌ته‌کانی ئاشتی.
تێبینی:
ئه‌م زنجیره وتارانه تایبه‌ت له فه‌یسبووک بڵاو ده‌که‌مه‌وه به‌ڵام هه‌ر ماڵپه‌ڕ و ڕۆژنامه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر ویستیان ده‌توانن لای خۆیان دایبه‌زێنن.
سه‌ره‌تا:
بیرۆکه‌ی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له ڕۆژئاوا له باکووری ئه‌مه‌ریکا له لای هێنڕی ده‌یڤید تۆرێۆ لە سەدەی هەژدەهەمدا، سه‌ریهه‌ڵدا و له ڕۆژهه‌ڵات له هیندووستان لای گاندی وه‌پێشکه‌وت. تۆرێۆ له ڕۆژئاوا له لێگه‌ڕین و بیرکردنه‌وه‌کانیدا له سه‌ر زۆڵم و ناحه‌قیی و پێوه‌ندی ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵک له‌و بواره‌دا به‌و ئاکامه گه‌یشت که حكوومه‌ت له خۆیدا مه‌ترسیدار نییه. مه‌ترسی و كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره ئه‌وه‌یه که هاووڵاتیان فه‌رمانبه‌ری له ده‌وڵه‌تێک ده‌که‌ن که هه‌مان ده‌وڵه‌ت زوڵم و ناحه‌قی له‌وان ده‌کا. مه‌هاتما گاندی له ڕۆژهه‌ڵات له خه‌باتی دژ به کۆلۆنیالیزمی ڕۆژئاوایی ئینگلیز چه‌مکێکی به ناوی ناتوندوتیژی به خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نییه‌وه زیاد کرد. گاندی له‌و بڕوایه‌دا بوو نه‌ک ته‌نیا نابێ له توندتویژی که‌ڵک وه‌رگیردرێ به‌ڵکوو ناتوندوتیژی وه‌ک ئه‌رک ڕه‌چاو بکرێ و بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی خه‌باتێکی هه‌مه‌لایه‌نه به‌ڕێوه بچێ و ناوتوندوتیژی وه‌ک کو‌لتوور له کۆمه‌ڵگادا بچه‌سپێندرێ . چوونکه چاره‌سه‌ری و نه‌مانی زوڵم له خودی هه‌ناوی ناتوندوتیژیدا هه‌ڵکه‌وتووه.
که‌وابوو نافه‌رمانی مه‌ده‌نی داهێنانێکی ته‌نیا ڕۆژئاوایی نییه، هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌شی به ڕۆژئاواوه هه‌یه دوو ئه‌وه‌نده به‌شی به لایه‌که‌ی دیکه‌ی جیهان ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌یه. هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه ده‌کرێ ڕاشکاوانه بێژین خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی بیرۆکه‌یه‌کی جیهانیی و ئونیڤێرسیاڵه و له کولتوورێکی تایبه‌ته‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه‌و هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک و کولتوورێک پاوانی به سه‌ر خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نییه‌وه نییه.
نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له سه‌ر چه‌ند پره‌نسیپێک ڕاوه‌ستاوه؛ كرده‌وه‌یه‌كی كراوه‌ی فه‌رمییه و هیچ چه‌شنه نهێنی و شاراوه‌ییه‌کی تێدا نییه. ئامانج له نافه‌رمانی مه‌ده‌نی، ئامانجێكی گشتی كۆمه‌ڵگایی و ئه‌خلاقییه. بێجگه له‌م دوو پره‌نسیپه له خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نیدا به بێ به‌کارهێنانی توندوتیژی فه‌رمانبه‌ری له یاسا ناحه‌قه‌کان ده‌کرێ و ئه‌و یاسایانه‌ی که مافی ده‌سته و گرووپێک، پێشێل ده‌که‌ن، بۆخۆیان به هۆی هه‌مان ده‌سته‌و گرووپه بن پێ ده‌کرێن. له ڕۆژهه‌ڵات یان ڕۆژئاوا له سوید یان کوردستان ئه‌و پره‌نسیپانه نه‌گۆڕن، به‌ڵام شێوازه‌کانی پێره‌وکردنی ئه‌و پره‌نسیپانه به پێی هه‌لوومه‌رجی جیاواز، وڵاتی جیاواز و کولتووری جیاله‌یه‌ک ده‌گۆڕدرێن و هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک، هه‌ر ده‌سته و گرووپێک شێوازی جیاجیا له خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێت.
شێوازه‌کانی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له گاندی به‌دواوه هه‌تا ئێستا به تایبه‌تی له ڕۆژئاوا ئاڵووگۆڕی زۆری به‌سه‌ردا هاتووه. به لایه‌نی ئه‌رێنیدا گه‌شه‌ی زۆری کردووه و به تایبه‌تی بۆ ئه‌وه له هه‌موو هه‌لوومه‌رجێکدا دووری له توندوتیژی بکرێ نوێکاری له شیوازه‌کانی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نیدا پێکهاتووه. وه‌ک نموونه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا خه‌باتکارانی مه‌ده‌نی له سوید کڵاوه‌ی پارێزه‌ری سه‌ر که پاسکیل لێخوره‌کان یان کرێکاره‌کان له سه‌ری ده‌که‌ن، له کاتی هه‌ڵمه‌ته‌کاندا به‌کار نابه‌ن بۆ ئه‌وه هێما بۆ ئه‌گه‌ری به‌کارهێنانی توندوتیژی له لای پۆلیس و خۆپیشانده‌رانیشه‌وه نه‌که‌ن.
له کوردستان له پارچه جیاجیاکاندا له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موو مێژووی هاوچه‌رخی کورد له نافه‌رمانی و به‌رهه‌ڵه‌ستکاری داگیرکه‌راندا بووه به‌ڵام نافه‌رمانی مه‌ده‌نی دیاردیه‌کی ئێکجار نوێیه. به‌تایبه‌تی له بواری هزری و کاری تیۆری له سه‌ر خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی زۆر که‌م شت نووسراوه. به‌هه‌مان شێوه‌ش له کرده‌وه‌دا که‌متر سه‌ره‌نج دراوه‌ته نافه‌رمانی مه‌ده‌نی یان به شێوه‌یه‌کی دیکه به هۆی زوڵم و زۆری له ڕاده‌به‌ده‌ری داگیرکه‌ران له کوردستان، خه‌باتگێڕی کورد که‌متر باوه‌ڕ به سه‌رکه‌وتنی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی هه‌بووه.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی زۆر دره‌نگ هاتووه‌ته کوردستان به‌ڵام له ماوه‌یه‌کی که‌م زۆر باش گه‌شه‌ی کردووه. له زۆر شێوازی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی به‌تایبه‌تی له باکووری کوردستاندا که‌ڵک وه‌رگیراوه‌و هه‌تا ده‌چێ و زیاتر شێوازه‌کانی نافه‌رمانی مه‌ده‌نیش ته‌شه‌نه ده‌که‌ن. هه‌ڵمه‌ته‌کانی دایکانی ئاشتی، هه‌ڵمه‌تی دژی شه‌ڕ به ناوی قه‌ڵغانی زیندوو، هه‌ڵمه‌تی نه‌چوونه سه‌ربازی، هه‌ڵمه‌ته‌کانی خۆناساندن به مه‌حکه‌مه و وتنی بێژه‌ی “به‌ڕێز ئۆجالان”، هه‌ڵمه‌تی بایکۆتکردنی ڕێفراندۆم، هه‌ڵمه‌تی نه‌چوونه قوتابخانه و هه‌ڵمه‌تی به کوردی قسه‌کردن له مه‌حکه‌مه‌کانی تورکیا و له ئاستی به‌رزیشدا له پارلمانی تورکیا له کاتی وه‌شانی ڕاسته‌وخۆ ته‌له‌فزیۆنیدا ته‌نیا چه‌ند نموونه‌یه‌کن له شێوازه‌کانی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له باکووری کوردستان.
پارته سیاسییه‌کانی تورکیا و کورد لە دامەزراندنی دەوڵەتی تورکیاوە هەتا ئێستاشی لە گەڵ بێت، کوردەکان بۆیان نییە پارتێکی سیاسی لە سەر بنەمای ئه‌تنیکی یان کورد بوون چێ بکەن. هەتا ساڵەکانی ١٩٩٠ کە کوردەکان لە پارته کوردییه، “تورکی ناو”ه‌کانه‌وه تێکۆشانە سیاسییەکانی خۆیان دەستپێکرد، لە نێو پارتە سیاسییەکانی تورکیادا وەک تورک تێکۆشانیان هەبووە و هیچ کاتێکیش به هۆی یاسای بنچینه‌یی تورکیاوه، نه کورد ئه‌و مافه‌ی هه‌بووه و نه قه‌واره‌ی پارته تورکییه‌کانیش ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی به کورد داوه که وه‌ک کورد و له سه‌ر بنه‌مای ئه‌تنیکی له پارته‌کانی تورکیادا تێکۆشانی سیاسی‌یان هه‌بێت.
پارتی کۆماری گه‌ل جەهەپە، یه‌کێک له کۆنترین پارته سیاسییه‌کانی تورکیایه که بە هۆی ئەتاتورکەوە لە ساڵی ١٩٢٣ دامەزرا و له ماوه‌یه‌کی دوور و درێژدا هه‌تا ساڵی ١٩٤٦ تاقە پارتی دەسەڵاتدار له تورکیا بوو. له ساڵی ١٩٥٠ سیسته‌می فره پارتی له یاسای بنچینەیی تورکیادا گونجێندرا. بە دوای ئەم ئاڵووگۆڕەدا پارتی دیموکراتیک سه‌که‌وتنێکی به‌رچاوی وه‌ده‌ستهێنا و جەلال بایار کە پێشتر خۆی لە پارتی کۆماری گەل دابڕاندبوو لە پارتی نوێ‌دا پۆستی سه‌رۆککۆماری وەدەست هێنا و عەدنان مه‌نده‌یرس کرا به سه‌رۆکوه‌زیری تورکیا. ئەمە یه‌که‌م جار بوو کە پارتی کۆماری گەل، پارته‌که‌ی ئه‌تاتورک کەوتە دەرەوەی دەسەڵات و له ژێر ڕێبه‌ڕایه‌تی عیسمه‌ت ئینینۆدا بوو به پارتی ئۆپۆزسیۆن.
به‌تایبه‌تی له پاش شه‌ڕی دووه‌می دنیاگر و دابه‌شبوونی جیهان به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی کاپیتالیستی و کۆمۆنیستیدا گرینگی ستراتیژی تورکیا زیاتر که‌وته به‌ر سه‌ره‌نج. پۆزیسیۆن و هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافی سیاسیی تورکیا له به‌رانبه‌ر سۆڤییه‌تدا، زیاتر له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه که ڕۆڵی سه‌ره‌کی له به‌ره‌ی ناتۆ و وڵاتانی ڕۆژئاوا خستبۆوه مل خۆی گرینگی پێدرا. تورکیای سێکۆلار و که‌مالیستیش ئه‌م هه‌له‌ی قۆسته‌وه‌و بێجگه له جێگرتن له ناتۆ و چه‌ند په‌یماننایه‌که‌ی دیکه‌ی سه‌ربازی و هاوکاری له گه‌ڵ وڵاتانی دۆستی ڕۆژئاوا وه‌ک سێنتۆ دژ به سۆڤییه‌ت و ته‌شه‌نه‌کردنی کۆمۆنیزم، هه‌ڵکه‌وته‌ی ستراتیژی خۆی زیاتر له ناوچه بته‌و کرد.
له سه‌ره‌تای ساڵانی شه‌سته‌کاندا ته‌وژمێکی چه‌پ و ڕادیکاڵ هه‌موو ڕۆژئاوا به‌تایبه‌تی ئه‌وروپای گرته‌وه‌و له ئه‌وروپاشه‌وه ئاخره‌که‌ی سه‌ری له تورکیاش ده‌رهێنا. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی تورکیا که هه‌ر له سه‌رده‌می ئه‌تاتورکه‌وه له ژێره‌وه به هۆی ژنڕاڵه سه‌ربازییه‌کان به‌ڕێوه ده‌چوو سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ڕه‌وته‌ی به مه‌ترسییه‌کی گه‌وره بۆ سه‌ر خۆی زانی و هه‌ربۆیه له هه‌ر له ده‌سپێکدا و له یه‌که‌م ده‌رفه‌تدا که‌وته سه‌رکوتکردنی. ساڵی ١٩٦٠ یه‌که‌مین کوده‌تای سه‌ربازی له تورکیادا ئه‌نجام درا و ١١ساڵ دوای ئه‌وه بۆجاری دووه‌م له ساڵی 1971دا ئه‌و جار ڕاسته‌وخۆ و به یه‌کجاری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی گرته ده‌ست.
له ساڵی١٩٧٠ به‌دواوه له ژێر تیشکی گۆڕانکارییه هه‌رێمییه‌کان و به‌تایبه‌تی قه‌یرانی نه‌وت له جیهاندا تورکیاش ژماره‌یه‌ک گۆرانکاری به‌سه‌ردا هات. له‌و سه‌روبه‌نده‌دا بوو له ساڵی ١٩٧٤ که باکووری قوبرس له‌لایه‌ن سوپای تورکیاوه داگیرکرا و ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی دیکه قه‌یرانه‌کانی تورکیای به تایبه‌تی قه‌یرانی ئابووری قوڵتر کرده‌وه. ئه‌مه‌ریکا وه‌ک یه‌کێک له به‌رچاوترین وڵاتانی یارمه‌تیده‌ری تورکیا، وه‌ک ناڕه‌زایه‌تی له به‌رانبه‌ر داگیرکاری قوبرس، یارمه‌تییه دراوییه‌کانی خۆی بۆ تورکیا هه‌ڵپه‌سارد.
له ژێر سێبه‌ری قه‌یرانه سیاسی، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له تورکیا ده‌نگه ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له لایه‌ن ده‌سته‌و گرووپی جیاجیا به‌تایبه‌تی چه‌په‌کان له کۆتایی حه‌فتاکاندا له ته‌شه‌نه‌کردندا بوو که له ١٢ سێپته‌مبری ساڵی ١٩٨٠، جارێکی‌تر جه‌نراله‌کان کوده‌تایه‌کی دیکه‌ی سه‌ربازیان ئه‌نجامداو ئه‌مجاره به هه‌زاران که‌س ده‌سبه‌سه‌ر کران و خرانه زیندان.
دوای ئه‌وه‌ی له پاش شه‌ڕی دووه‌می دنیاگره‌وه هیچ چه‌شنه بزووتنه‌وه‌یه‌کی چه‌کداری له باکووری کوردستاندا سه‌ریهه‌ڵنه‌دابوو، ڕاست دوو ساڵ به‌ر له کودێتا، له ساڵی 1978 پارتی کرێکارانی کوردستان له گوندێک به ناوی فیس له نزیک ئامه‌د له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک خوێندکاری زانکۆوه که بڕوایه‌کی بته‌ویان به حه‌ره‌که‌تی چه‌کداری هه‌بوو، له ژێر کاریه‌گه‌ری خه‌تی هزری عه‌بدوڵا ئۆجالاندا دامه‌زرابوو .
ئۆجالان له یه‌کێک له وتاره‌کانیدا ده‌نووسێ: ته‌واوی ئه‌و حکوومه‌تانه‌ی له تورکیا هاتوونه‌ته سه‌ر کار هه‌میشه به ترسه‌وه له پرسگری کوردیان ڕوانیوه. هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک هاتووه‌ته سه‌ر کار، کێشه‌که‌ی قووڵتر کردووه‌ته‌وه و ئه‌م کێشه‌یه‌ی به ده‌سه‌ڵاتی دوای خۆی سپاردووه. هه‌موو حکوومه‌ته‌کانی تورکیا، سیاسه‌ته‌کانی وه‌ک سته‌مکاری، کۆچی زۆره‌ملێ و دوورخستنه‌وه‌یان له سه‌ر کورد تاقی کردۆته‌وه. له ئاکامی ئه‌مه‌دا وه‌ک لایه‌نێکی ناڕازی، په‌که‌که سه‌ری هه‌ڵدا. په‌که‌که خوازیاری چاره‌سه‌ری سیاسی بوو. کاتێک ئه‌مه پێک نه‌هات، شه‌ڕ هاته ئاراوه. ئه‌و شه‌ڕه هه‌تا ئیمڕۆش هه‌ر به‌رده‌وامه. (له ده‌قی فیلمێکی به‌ڵگه‌یی له مێدیا تیڤی وه‌رگیراوه).
په‌که‌که به‌پێچه‌وانه‌ی پارته کوردییه‌کانی دیکه له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا پێشوه‌چوونی به‌رچاوی له باکووری کوردستان به‌خۆوه دیت. له لایه‌ن حکوومه‌تی سه‌ربازی تورکیاوه، باری نائاسای به‌تایبه‌ت له له باکووری کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ڕاگه‌یه‌ندرابوو . له پانتایی تورکیا و کوردستان، ئازادی چاپه‌مه‌نی و کۆبوونه‌وه‌ی کۆڕوکۆمه‌ڵه‌کان قه‌ده‌غه‌کران. کوردستان به‌تایبه‌تی که‌وته بن سه‌رکوتێکی گران و هۆڤانه‌ترین شێوازی ئه‌شکه‌نجه له سه‌ر زیندانیانی سیاسی کورد که به زۆری له ئه‌ندام و لایه‌نگرانی په‌که‌که پێکهاتبوون تاقی کرایه‌وه. زیندانی ئامه‌د یه‌کێک له نموونه هه‌ره به‌رچاوه‌کانی سه‌رکوتی هۆڤانه‌ی کوده‌تا له ماوه‌ی سێ ساڵ، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی سه‌ربازی جه‌نڕاڵه‌کانی تورک بوو.
کوده‌تای سه‌ربازی ساڵی ١٩٨٠، جارێکی دیکه هه‌موو ده‌رفه‌تێکی بۆ جوڵان و تێکۆشانی سیاسی له باکووری کوردستاندا له نێو برد و حکوومه‌تی سه‌ربازی تورکیا به توندترین شێواز هه‌موو به‌رهه‌ڵستکارییه‌کی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی کوردی سه‌رکوت ده‌کرد.
دوای سێ ساڵ ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه‌تی سه‌ربازی، ئاخره‌که‌ی جه‌نڕاڵه‌کان له ساڵی ١٩٨٣ له پاش گۆڕان له یاسای بنچینه‌ییدا و دانانی له‌مپه‌ری ده‌له‌سه‌د، ڕه‌زامه‌ندی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنێکی گشتی ده‌ربڕی. له به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و ساڵانه‌دا تێکۆشانه سیاسییه‌کانی کورد و ئیسلامییه‌کان ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندبوو، له ڕاستیدا دانانی له‌مپه‌ری ده‌له‌سه‌د ته‌نیا بۆ دژایه‌تی کورد و ئیسلامییه‌کان و له نێو بردنی شانسی هاتنی ئه‌وان بۆ نێو پارلمانی تورکیا، داندرا.
پارتی نیشتمانی دایک، به سه‌رۆکایه‌تی تورکوت ئۆزال سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی له هه‌ڵبژاردنی پارلمانی ساڵی ١٩٨٣دا وه‌ده‌ستهێنا. تورکوت ئۆزال به وه‌ده‌ستخستنی ڕێژه‌ی ٤٥ له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان بوو به سه‌رۆکوه‌زیر و هه‌ر زوو ئه‌و چاکسازییه ئابوورییانه‌ی که له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا بانگه‌شه‌ی بۆ کردبوو، ده‌ست پێ‌کرد. به‌ڵام سه‌رکوت له کوردستان هه‌روا به‌رده‌وام بوو و به‌ش به حاڵی کورد، هه‌ڵبژاردنی ئۆزال و ڕێفۆرمه ئابوورییه‌کانی کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی له سه‌ر باروودۆخی ناله‌باری کوردستان نه‌کرد، به‌تایبه‌تی ئه‌وه باروودۆخی نائاسایی له زۆربه‌ی هه‌رێمه‌کانی کوردستاندا ڕاگه‌یاندرابوو و به کرده‌وه ژاندارم و ئه‌رته‌ش بوون که ده‌سه‌ڵاتیان له باکووری کوردستان به‌ده‌سته‌وه بوو.
له ساڵی ١٩٨٤دا، په‌که‌که شه‌ڕی چه‌کداری ده‌ستپێکرد و ورده ورده شه‌ڕ پانتایی هه‌موو باکووری کوردستانی گرته‌وه. ساڵ به ساڵ و پێ به پێی به‌رفراوان بوونه‌وه‌ی چالاکی چه‌کداری په‌که‌که و زۆر بوونی هێزی گه‌ریلا و دژوار بوونه‌وه‌ی شه‌ڕ، ده‌وڵه‌تی تورکیاش شه‌ڕی له کوردستان به‌رفراوانتر کرد و نه‌ک ته‌نیا هێزی گه‌ریلا به‌ڵکوو خه‌ڵکی سڤیلی گونده‌کانیش کرانه ئامانجی سه‌ربازی و له ئاکامدا به‌سه‌دان گوند کاول و وێران کران و به سه‌دان هه‌زار که‌سیش ئاواره‌و په‌ڕیوه‌ی شاره گه‌وره‌کانی کوردستان و تورکیا بوون. له‌و ساڵانه‌دا به‌تایبه‌تی له ڕۆژێکی وه‌ک نه‌ورۆزدا، حه‌ره‌که‌ته جه‌ماوه‌رییه‌کان به ناوی پیرۆزباییه‌کانی نه‌ورۆز ده‌بوونه کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری به‌رانبه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورکیا. له گه‌ڵ هه‌موو قه‌ده‌غه‌کاریه‌کانی ده‌وڵه‌ت، نه‌ورۆز له دوای ساڵه‌کانی ١٩٨٠، له شاره‌کانی جزیره و نوسه‌یبین، به به‌شداری ده‌یان هه‌زار که‌س و به شێوازێکی به‌ربڵاو پیرۆز ده‌کرا. له نه‌ورۆزی ساڵی ١٩٩٠، له به‌رزایی قه‌ڵای ئامه‌د، کچێک به ناوی زه‌کیه ئه‌لکان، به ئاگربه‌ردان له جه‌سته‌ی خۆی، جه‌ژنی نه‌ورۆزی پیرۆز کرد.
درێژه‌ی هه‌یه …
سه‌رچاوه:
کتێبی: ئه‌زموونی خه‌باتی مه‌ده‌نی و نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له باکووری کوردستان، سیاوه‌ش گۆده‌رزی، چاپ نه‌کراو.
پێگەی نووسەر لە فەیسبووك
نا بۆ جەنگ و بۆربۆڕینی شارچییەتیی ڕامیاران و دەسەڵاتداران و كۆمپانییەكان !
ئێمە ئەناركیستەكان، وێڕای پێداگریمان لەسەر سەبەخۆیی [ئۆتۆنۆمی] خۆبەڕێوەبەرایەتی ناوچە و كۆمیونیتییەكان و یەكێتی و یەكگرتنەوەیان لەسەر بنەمای فێدراڵی لە فێدراڵییە ئازادەكان و دواجار لە كۆنفۆفێدراڵییە سەرتاسەرییەكاندا، بە توندی دژی ھەوڵی جیاوازیكارانە و ناوچەگەرێتی و شارچییەتی ڕامیاران و دەسەڵاتداران دەوەستینەوە، چونكە ئامانجی ئەوان دابینكردنی ئازادی تاك و كۆمەڵ نییە لە ھارمۆنییەكی فیدراڵیدا، بەڵكو یەكلاكردنەوەی جەنگی دەسەڵاتخوازانەی چل [٤٠] ساڵی ڕابوردووی پارت و گروپە ناسیونالیستەكانی كوردە، كە لە خوڵەكانی پێشوویدا [ساڵی ١٩٦٣ تا ، ١٩٧٦ تا ١٩٨٨، ١٩٩٤ تا ١٩٩٨١٩٧٤] شكستی خواردووە.
بە بۆچوونی ئێمە جەنگ و ململانێی نێوان جەلالییەكان و نیئۆجەلالییەكان و مەلاییەكان و پارتە لاورگەكانی دیكە، ھیچ پەیوەندی بە ژیان و داخوازی و خەونی ئازادیخوازانە و یەكسانیخوازانە و دادپەروەرییخوازانەی تاك و دانیشتووانی ھەرێمی كوردستانەوە نییە، بەڵكو تەنیا پەردەپۆشكردنی جەنگی ئابووریی كۆمپانییەكانی نۆكان و وشە و كۆڕەك و …تد و دەسەڵاتی بنەماڵەیی و بۆربۆڕینی ڕامیاریی و پارتایەتییە.
لەبەرئەوە ئەركی ھەموو ئازادیخوازانە كە دژایەتی ھەوڵی ڕامیارەكان بە زەرد و سەوز و سوور و شین و بۆرەوە، بەگشتی بكەین و بوارنەدەین كۆمەڵگە بەسەر بەرەكانی دەسەڵاتخوازیی و مشەخۆریی خۆیاندا دابەشبكەن و ھەروەھا ئەركی ھەموومانە كە دژی خێڵچییەتی و ناوچەگەریی و شاڕچییەتیەكەیان بوەستینەوە …
سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان
١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠١٣
anarkistan@activist.com
http://www.anarchistan.tk
سیه‌مشت
چند نظامی در یک پادگان فرانسوی در طی جنگ استعماری الجزایر (١٩۶٢ – ١۹۵۴) می خواستند مردی تنومند، اما صلح طلب را به اجبار سرباز کنند و بر تنش لباس نظامی بپوشانند. مرد به دیوار سیاه چالی که در آن بود تکیه داد، مشتش را گره کرد و گفت:«پیش آیید و ببینید تا چه اندازه صلح طلب هستم.» در این هنگام بود که نظامیان از قصد خود منصرف شدند.
همین داستان کوتاه نشان می دهد که در خشونت گریزی و صلح طلبی حدّی وجود دارد.
خشونت گریزانی هستند که برای توجیه اعمال قهر به نقل قولی از گاندی اشاره می کنند.
ژان – پی یر بار‌و در کتاب شهامت خشونت گریزی این نقل قول گاندی را آورده است:«بر این باورم که اگر قرار بود انتخابی بین بزدلی و خشونت کرد، من دوّمی را برمی گزیدم.» به این نکته توّجه کنیم که انتخاب گاندی بر پایه ی گزینش میان «سستی و…
View original post 761 more words
ئه‌وه‌ی کە چاوه‌ڕوانی خێر‌و به‌ره‌که‌تی ڕامیاریه‌کان و ڕامیاریی ئابوری لیبراڵیان بکات ، وه‌کو چاوه‌ڕێکردنی کاسه‌ی دراوسێیه‌تی وایه، به‌بێ شێو سه‌رده‌نێته‌وه.
زاهیر باهیر
12/11/2013
له‌م چه‌ند دێڕه‌دا نامه‌وێت باس له‌و کاره‌ساتانه بکه‌م که ڕامیاره‌کان و ڕامیاریی لیبراڵ و نیو-لیبراڵ به‌سه‌ر زۆرێکی وڵاتانی جیهانیاندا، هێناوه ، چونکه من له‌سه‌ر ئه‌م باسه زۆرم نوسیوه. ئه‌وه‌ی که له خواره‌وه ده‌یبینیت ته‌نها چه‌ند په‌ڕه‌گرافێکه له وتاری S’bu Zikode ی که چالاکوانێکی نێو لیژنه‌ی ئه‌و خه‌ڵکانه‌یه که له خانووه به له‌وح و ته‌نه‌که و پوش و گه‌ڵاو قامیش دره‌وستکراوه‌کانا، ده‌ژین، به‌تایبه‌ت له شاری ده‌ربه‌ن- ی خواروی ئه‌فریقا ، که خه‌ڵکانێکی زۆری تریش له زۆربه‌ی جێگاکانی تر ، هه‌ر هه‌مان ژیان ده‌به‌نه سه‌ر ، که له‌م خه‌ڵکانه ، له شاری ده‌ربه‌ن 12000 که‌سیان خۆیان ڕێکخسوه بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی سیاسه‌تی لیبراڵی حکومه‌تی خواروی ئه‌فه‌ریقا، بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و پۆلیس و کۆمپانیاکان . له‌و بڕگانه‌ی که من کردومن به کوردی به ئاشکرا سروشت و جه‌وهه‌ری سیاسییه‌کان و گه‌نده‌ڵییان ئیدی له هه‌ر شوێنێک، بن، خۆماڵی بن یاخود بێیانه‌و ده‌ره‌کی، له پلان و به‌رنامه‌و ئامانجه‌کانیاندا ، ده‌رده‌که‌ون و هه‌موویان وه‌کویه‌کن .
ئه‌م وتاره که له ڕۆژنامه‌ی گاردیانی ئه‌مڕۆدا ، 12/11/2013 بڵاو کراوه‌ته‌وه ، به وه‌رگێڕانی بۆ زمانی کوردی حه‌زمکرد له‌گه‌ڵتانا (شه‌یر) هاوبه‌شی بکه‌م. به خوێندنه‌وه‌ی ته‌نها ئه‌م چه‌ند بڕگه‌یه له‌م وتاره ، گه‌ر خۆمان گێلنه‌که‌ین ، به‌لانی که‌مه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که چۆن سیاسه‌تی ئابوری لیبراڵ و نیو-لیبراڵ که چۆن له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیه‌وه بۆ هه‌ژاران و بێده‌ره‌تانی ئه‌و وڵاته، به‌ڕێده‌کرێت، له ده‌سه‌ڵاتی ڕایسستی پێشوو باشتر نیییه.
S’bu Ziko له وتاره‌که‌یدا ده‌ڵێت ” بزوتنه‌وه‌که‌مان له ساڵی 2005 دا له شاری ده‌ربه‌ن دروستبوو ، ئێستاش خاوەنی 12 هه‌زار ئه‌ندامه و ……… که‌مپه‌ینی دژی ده‌رکردن له خانووه‌کانمان ده‌که‌ین و داوای خانووبه‌ره‌ی گشتی ده‌که‌ین ، له پێناوی جیهانێکدا خه‌باتده‌کین، که ڕێز و که‌سایه‌تی مرۆڤ پێش قازانج و سوودی تایبه‌ت ،بخات، تاکو زه‌وی و زار و شاره‌کان و سامان و ده‌سه‌ڵات به دادوه‌رییانه ، به‌شبکرێت”
“…. گه‌لێك جه‌نگی گرنگمان له دادگەدا وه‌کو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای ، بڕگه‌ی دژه هه‌ژارانی دانیشتووی خانووه په‌رپووته‌کان، کرد، به‌ڵام یاسا دادوه‌رێتی نه‌هێنا. گه‌رچی سه‌رکه‌وتنمان به‌ده‌ستهێنا، به‌لام به هه‌زاره‌ها له‌م خانووه په‌رپووت و شڕانه به زۆری زۆرداری ڕوخێنران، تاکو کارئاسانی بۆ پێشخستنی ئه‌و شوێنه بۆ مه‌به‌ستی جامی جیهانی 2010 ، بکرێت. زۆربه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی فڕێدرانه که‌مپی خراپه‌و،ه به‌بێ ئه‌وه‌ی که خزمه‌تگوزارییه ئاساییه‌کانیشیان ، تیادابێت. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له که‌مپه‌کان وه‌کو Isipingo له خواروی ده‌ربه‌ن له‌سه‌ر لیته و قوڕاوی لافاو ، دروستکرابوون”
” به‌ڵێندرا که که به‌پلانێکی ده‌وڵه‌تی خه‌ڵکه‌که له خانوودا نیشته‌جێبکرێن، واته خانویان بۆ دروستبکرێت. به‌ڵام شاره‌کان ئه‌م پڕۆگرامه‌یان ڕه‌تکرده‌وه . له چێگه‌ی ئه‌مه سیاسییه گه‌نده‌ڵه‌کان سوودیان له‌م پلانی خانووبه‌ره‌یه بینی، به ئاماده‌کردنی ئه‌و پاره‌یه بۆ یارمه‌تی ئه‌ندامانی وه‌لابه‌ری ANC ده‌سه‌ڵاتدار، به‌کارهێنرا ….. که له‌لایه‌ن به‌ڵێنده‌ره‌کانی دروستکردنی خانووه‌وه پاره‌یان پێدرا. سه‌رئه‌نجام خانووی خراپ دروستکران و تۆش نا‌توانیت به‌رتیل بده‌یت، تاکو خانوو وه‌ربگریت. ئه‌گه‌ر تۆ له Eastern Cape بیت و ئه‌ندامی ANC نه‌بیت ، ئه‌وه تۆ له لیستی خانووپێداندا به‌ده‌ریت، ئه‌گه‌ریش ئه‌ندامێکی چالاکی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بیت، ئه‌وه نه‌ك هه‌ر خانووت پێ‌نادرێت، ئه‌وه ڕه‌نگه بشگیردرێیت، ئه‌شکه‌نجه بدرێیت و بکوژرێیت.”
” هه‌ر له‌به‌رئه‌مه له ئه‌نجامدانی چالاکی ڕاسته‌وخۆدا به‌ر‌ده‌وامبووین، تاکو له چوارچێوه‌ی کاری سه‌ركاخز‌یی ده‌ربچین و بێینه سه‌رکاری که‌تواری، له کاری تیوری و ناكردەییه‌وه بگوێزینه‌وه بۆ کاری کۆنکرێتی …. کاتێك زه‌وییان پێڕه‌وانه‌ده‌بینین، ده‌ستمان به‌سه‌ر زه‌وی به‌کارنه‌هێنراودا ده‌گرت. ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ئه‌مه‌یان به تاوان ھەژماردەكرد ، ئێمه‌ش ناوی به‌دیمۆکراتیکردنی پلانی خه‌ڵکانی ده‌ره‌وه‌ی شارمان لێده‌نا بۆ ناسینی مافه‌کانمان له شاردا….. کاتێك كه له‌وێش دەریاندەكردین، ئێمه له شوێنێكی دیكە، له ده‌ربه‌ن، 9 جار زیاتر له‌و شوێنه‌ی كه ده‌ستمان به‌سه‌رداگرتبوو خانوومان دروستده‌كرده‌وه ……كاتێك كه ئاو و كاره‌بایان لێده‌بڕین، خۆمان ده‌مانبه‌ستنه‌وه. كاتێك كه ده‌یانبڕییه‌وه ئێمه‌ش ده‌مانبه‌ستنه‌وه. له‌م كه‌ین و به‌ینه‌دا له‌م ماوه‌ی پێشووه‌دا ته‌قه‌یان له 9 كه‌س كرد و 2 كه‌سیان كوژران.”
” كاتێك ڕێپێوانی یاسایمان په‌راوێزده‌خرا، داواكانمان له دادگەدا فه‌رامۆشده‌كران و ده‌ستوور پشتگوێده‌خرا، كاتێك وەك خه‌ڵكانێكی پیسوپۆخڵ مامه‌ڵه‌ده‌كراین و به‌كه‌م ده‌گیراین و له به‌رامبه‌ر یاسادا حسابمان بۆ نه‌ده‌كرا ، ئێمه‌ش كاری نانه‌وه‌ی پشێوی سیاسیانه‌مان ده‌كرد . به ڕژانه شه‌قامه‌كان و داخستنی ڕێگاوبانه‌كان و به‌ستنیان له هاتووچۆ.، له‌م ماوه‌ی پێشووه‌دا 8 جار به‌ستن و ته‌وقكردن و دابڕانی ڕێگاكانمان له یه‌ك به‌یانییدا ، له‌و كاته‌ی كه خه‌ڵكی به‌ڕێوه بوون بۆ سه‌ر ئیش ، ڕێكخست.”
” كاتێكی سه‌خته بۆ بزوتنه‌وه‌كه‌مان ، ده‌وڵه‌مه‌ندان و ده‌وڵه‌ت یه‌كیانگرتوه‌وه بڕیاریانداوه، كه له شار بمانكه‌نه‌ده‌ره‌وه . ئه‌ندامه‌كانمان فره ڕه‌چەڵەكن ، گه‌لێك له‌وانه به‌زمانی Xhosa ده‌دوێن كه له خۆرهه‌ڵاتی كه‌یپه‌وه‌ن ، ده‌گرێت به خۆیه‌وه………… ده‌وڵه‌ت له هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ژاران ده‌ترسێت، به‌تایبه‌ت ئەو هه‌ژارانەی كه خۆیان ڕێكخستووه، هه‌ژاره به‌هێزه‌كان ، ئه‌وانه‌ی كه ده‌ستبه‌رداری یاسابوون. ڕامیاریی خوێن شوێنی ڕامیاریی ئاشتی گرتۆته‌وه . پۆلیس چه‌كداركراوه ،هه‌روه‌ها شاره‌وانییه‌كان یەكەكانی سه‌ربازی دروستده‌كه‌ن، تاكو ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی زه‌وییه‌كان، بوه‌ستێنن. ئێمه له كوخه‌كانمان ده‌ركراوین، له ماڵه‌كانمان وه‌ده‌رنراوین، له‌لایه‌ن كوته‌كوه‌شێنه‌كانی پارته‌وه، لێماندراوه، ئه‌شكه‌نجه‌دراوین، له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ته‌قه‌مانلێكراوه ……………………. لەتەك ئه‌وه‌شدا كوژه‌ره‌كان ده‌ستگیرنه‌كراون…… باوه‌ڕمان وایه هۆی ده‌ستگیرنه‌كردنی كوژره‌كان هۆی ڕامیارییه، كه له‌لایه‌ن سه‌رانی گه‌وره‌ی ڕامیاره‌كانه‌وه ، ئه‌م ڕامیارییه به‌ڕێكراوه . …………….. له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه تیرۆری ڕامیاریی له هه‌ڕه‌تیدایه، كه ڕه‌نگی خۆی به شاره‌كه‌وه گرتووه و زیادیكردوه و پرۆفێشنه‌ڵانه له‌لایه‌ن Hitman وه به ئه‌نجامده‌گه‌یه‌نرێت …………… ئه‌گه‌ر هه‌ژارانی ده‌ره‌وه‌ی شار له خوارووی ئافریكا ئه‌م جه‌نگه نه‌به‌نه‌وه، شاره‌كانمان ده‌بنه ATMs بۆ ڕامیارییه‌كان و ده‌وڵه‌مه‌ندان ، ده‌بنه شارانی دیوار و چه‌ك له خوێن و له ترسا….. ، به‌ڵێنه‌كانی مه‌ندێلا له شاری ده‌ربه‌ن’دا سه‌باره‌ت به مافی گشتی ، مافی خانوو به خۆڕایی ، مافی ڕۆشنبیری و په‌روه‌رده و خوێندنی خۆڕایی، چاره‌سه‌ری خۆڕایی، تێبینینه‌كراون و به‌جێنه‌هێنراون …… Thabo Mbeki’s administration ، سه‌رۆكی پێشووی حكومه‌ت، زۆر له به‌رزیدا بوو، تاكو بتوانێت خواره‌وه‌ی ببینێت، یا بێته‌خواره‌وه ، Jacob Zuma سه‌رۆكی ئێستاش، له بێده‌نگكردنی ئۆپۆزیشندا ، پشت به توندووتیژی ده‌به‌ستێت.”
له داخوازییه‌كانماندا بۆ جۆره خانوویه‌ك كه بتوانرێت تیایدا بژین، فێری ئه‌وه بوین، كه دوژمن دروستبكه‌ین ، به ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی زه‌وییه‌كانیش، ئه‌و دوژمنانه‌مان زیاتر بێبه‌زه‌ییكردووه. به‌ڵام ناتوانین له قوڕاودا چاوه‌ڕوانبكه‌ین ، پیسایی بكه‌ین و له ئاگر و له‌ناو كوخدا له ژیانێكی ئاوادا بۆ هه‌میشه، بژین . ده‌نگدان بۆ ئێمه كاری نه‌كرد و سوودی نه‌بوو، پارته ڕامیاره‌كان بۆ ئێمه كاریاننه‌كرد . كۆمه‌ڵگه‌ی سڤیلی بۆ ئێمه بێبه‌رهه‌م بوو . هیچ ڕامیارێكی پارت ، كۆمه‌ڵگه‌ی سڤیلیست هه‌تا سەندیكا‌ش ئێمه بانگناكه‌ن بۆ ناو شاره‌كان یاخود بۆ ناو ئه‌وه‌ی، كه له دیمۆكراسییه‌ت له خوارووی ئافریكادا ماوه‌ته‌وه. ئێمه هیچ ھەڵبژێرێكمان نییه جگه له دابینكردنی شوێنی خۆماندا نه‌بێت له شاره‌كاندا هه‌روه‌ها له ژیانی ڕامیارییانه‌ی وڵاته‌كه‌دا .”
” به‌ڵام ئێمه له‌ژێر سێبه‌ری خۆشباوەڕیی و گێژاودا نین، ده‌ركردنی خه‌ڵكی له خانووه‌كانیان زیاتر ده‌بێت، لێدان زیاترده‌بێت، ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیاتر ، ته‌قه‌كردنی زیاتر ، كوشتن زیاترده‌بێت. هه‌ژاربوون له خوارووی ئافریكادا ژیانێكی مردنئاسایه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش هیچ چاره‌یه‌كمان نییه، بێجگه له‌وه‌ی له‌به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونماندا به‌رده‌وامبین “.
نا بۆ سێدارە !
بەڵێ بۆ ئازادی و ژیان .
نه به اعدام !
بله برای آزادی و زندگی.
لا للاعدام !
نعم للحرية والحياة.
!No to execution
.yes to freedom and life
!Nein zur Todesstrafe
.ja für Freiheit und Leben
! No ala pena de muerte
.Sí a la libe0rtad y la vida
Não à execução!
sim à liberdade e à vida.
निष्पादन के लिए नहीं!
स्वतंत्रता और जीवन के लिए हाँ.
没有执行!
是自由和生命。
Нет для исполнения!
Да на свободу и жизнь.
ئایا ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ بێت ؟
An Anarchist FAQ
وەرگێڕانی: زاھیر باھیر
B.2.6 ئایا ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ بێت ؟
به‌ڵێ ده‌توانێت. ئەگه‌ر له ده‌سه‌ڵاتی دەزگەی ده‌وڵه‌ت وردببیته‌وه، زۆر گرانە باوه‌ڕ بەوە بكرێت، كه ده‌وڵه‌ت هه‌میشه ده‌توانێت ببێته ئامرازێك بۆ پاوانخوازی ئابووریانه‌ی ده‌سته‌یه‌كی كه‌م له كۆمه‌ڵگه‌دا. به‌پێی پێكھاتە و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌توانێت ئه‌وانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی زیاتری خۆی به‌كاربهێنێت. به‌دڵنیاییه‌وه ، له هه‌ندێك بارودۆخیشدا ده‌توانێت خۆی ببێته چینی فه‌رمانڕه‌وا.
بەو جۆرە، له باری ئاسایی‌دا ده‌وڵه‌ت هه‌روه‌كو له به‌شی (section B.2.1 ) دا، لەبارەیەوە دواین، ئامرازی ده‌ستی چینی سه‌رمایه‌دارانه. ئا لێره‌دا ده‌بێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش بكرێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، كه هه‌میشه له چاوی یه‌كدییه‌وه یه‌كتری ده‌بینن. ” بۆ نموونه، ڕامیاره پایه‌داره‌كان به‌شێكن له ده‌سته‌بژێره ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، به‌ڵام ئه‌مان له كێبڕكێدان لەتەك به‌شه‌كانی دیكەی فه‌رمانڕه‌وایاندا. له‌مه‌ش زیاتر، به‌شه جیاجیاكانی چینی سه‌رمایه‌داران لەتەك یه‌كدیدا له‌سه‌ر سوود، بەرتەرییه‌كان، كارایی ڕامیارییانه… ھیدیكەی لەم چەشنە، له هه‌ڵپه‌ی دژ به یه‌ك و كێبڕكێدان (مونافه‌سه) . Malatesta مشتومڕی ئه‌وه ده‌كات، كه بورجواكان ” هه‌میشه له‌نێوخۆیاندا له جه‌نگدان …. هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و سووڕخواردنی ئه‌م یارییانه، وەرگەڕانەوە و پێچكردنه‌وه‌یان، سازشه‌كان و كشانه‌وه، هه‌وڵدانێكن بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌كان له‌نێوان كەسانێكدا، كه دژی كۆنه‌پارێزانن، هه‌روه‌ها له نێوانی كۆنه‌پارێزاندا، كه دژی خه‌ڵكن” Anarchy, p. 25 . ئه‌مه‌ش واتە ئه‌و به‌شه جیاوازانه له چینی فه‌رمانڕه‌وا،ڕەدووی پارته جیاوازه‌كان دەكەون و لە دەوریان خڕده‌بنه‌وه، دیاره ئه‌مه‌ش پشت بە به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان دەبەستێت، ئه‌و پارتیانه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ن، تاكو ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستبهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان زیاتر بكه‌ن. ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه ببێته هۆی هه‌ڵپژان و به‌یه‌كدادانیان لەتەك به‌شه‌كانی دیكەی چینی سه‌رمایه‌داریدا. ده‌وڵه‌تیش لێره‌دا ئامرازێكه، كه ئه‌م ناڕێكی و ناته‌باییه، چارەسەرده‌كات.
ڕۆڵی دیاریكراوی ده‌وڵه‌ت دڵنیابوونه‌وه‌یه، له‌سه‌ر هه‌بوونی باشترین هه‌لومەرج بۆ سه‌رمایه به‌گشتی، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كاتێك كه پێویست بێت ده‌توانێت و كاریش له‌سه‌ر دژایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی چه‌ند به‌شێكی دیاریكراوی چینی سه‌رمایه‌داران، ده‌كات. له جێبەجێكردنی ئه‌م ئەركە‌دا، ده‌وڵه‌ت پێویستی به‌وه هه‌یه، كه له‌سه‌رووی تاكە سه‌رمایه‌دارەكان و كۆمپانیاكانه‌وه بێت. ئه‌مه‌ش ڕواڵه‌تێك به ده‌وڵه‌ت دبه‌خشێت، كه وەك دەزگە‌یه‌كی بێلایه‌نی كۆمەڵایەتیانه دەربكەوێت، به‌مه‌ش ده‌توانێت، خه‌ڵك هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێت و ئاوا بیریانپێبكاته‌وه، كه ده‌وڵه‌ت نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو كۆمه‌ڵگه ده‌كات. هه‌ندێك جار هه‌ڵوێستی بێلایه‌نانه به‌رامبه‌ر تاكه‌كانی سه‌رمایه‌داران و كۆمپانیاكان وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام تەنیا وه‌كو ده‌ربڕینێك له ڕۆڵیدا، كه وه‌كو ئامرازێكی سه‌رمایه‌یه به‌گشتی. له‌مه‌ش زیاتر، به‌بێ پاره‌ی باج له بازرگانییە [بزنسە] سه‌ركه‌وتووه‌كان، ده‌وڵه‌ت لاوازده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه ده‌وڵه‌ت لەتەك سه‌رمایه‌داراندا سه‌باره‌ت به زێده‌بایی، كه له‌لایه‌ن كرێكارانه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنرێت، له كێبڕكێدایه. بێلایه‌نی ده‌وڵه‌ت گوتارێكی دژە-ده‌وڵه‌تییه له‌لایه‌ن بازرگانییە گه‌وره‌كانه‌وه، كه ده‌توانن ئه‌وانه به هه‌ڵەدا به‌رن، كه ده‌ست لەنێو ده‌ستدابوونی سروشتیانه‌ی سه‌رمایه‌داریی ھاوچەرخ و ده‌وڵه‌ت، نائاگان. هه‌ر وه‌كو چۆمسكی ده‌ڵێت:
“هه‌میشه جۆرێك له په‌یوه‌ندی كینە و خۆشه‌ویستی له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بازرگانی و ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌د‌ارییدا هه‌بووه. له لایه‌كه‌وه بازرگانی بۆ كۆنترۆڵكردنی پشێوی بازاڕه‌كان ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز ده‌خوازێت، به ئه‌نجامگه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و دانی پشتیوانە به بازرگاننی، پارێزگاری له چوونه نێو بازاڕی بێیانه‌وه و سه‌رچاوه‌كانی داهات و زیاتركردنی ئه‌مانه و گه‌لێكی دیكەی له‌مانەش. له‌لایه‌كی دیكەشه‌وه، بازرگانی كێبڕكێكەرێكی به‌هێزیشی ناوێت، به‌تایبه‌ت، یه‌كێك كه وه‌ڵامی به‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازه‌كانی پێبێت، كه به‌رژه‌وه‌ندییه جەماوەرییەكانن، هه‌روه‌ها به‌ڕێكردنی ئه‌و ڕامیارییانه‌ی، كه سه‌باره‌ت به داهات یاخوود ده‌سه‌ڵات، له دابه‌شكردنه‌وه‌دا كارایی خۆیان هه‌یه ” [Turning the Tide , p. 211]
ئا به‌م شێوه‌یه ده‌وڵه‌ت زۆربه‌ی كات لەتەك به‌شه‌كانی چینی سه‌رمایه‌داردا، له هه‌ڵپرژاندایه، كه ده‌بینین چۆن به‌شه‌كانی ئه‌و چینه ده‌وڵه‌ت بۆ بره‌وپێدانی زیاتری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له نێوه‌ندی بازنه‌ی گشتی پاراستنی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا، به‌كارده‌هێنن (بۆ نموونه: به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی چینی فه‌رمانڕه‌وا وه‌كو چین). ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت لە لابه‌لاكردنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ئه‌م جۆره ناكۆكیانه‌ی نێو ئه‌و چینه‌یه . ئه‌مه‌ش لە سایەی سه‌رمایه‌داری ھاوچەرخ‌دا، له ڕێگەی پرۆسه‌ی ” دیمۆكراتییه‌وه” به ئاسایی ده‌كرێت ( كه له‌وێدا مافی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره ده‌سته‌بژێره‌كانمان، ده‌بێت، كه لایەنیكه‌م سه‌ركوتمان، ده‌كه‌ن).
ئه‌م بەیەكدا هه‌ڵپرژان و به‌رامبه‌رگرتنه له یه‌كدی، هه‌ندێك جار ئه‌و ھەستەمان لەلا دروستدەكەن، كه ده‌وڵه‌ت ماشێنێكی “بێلایه‌نه”، به‌ڵام ئه‌وه خۆشباوەڕییە. … ده‌وڵه‌ت به‌بوونی خۆی پارێزگاری له ده‌سه‌ڵات و بەرتەرییەكانی چینێك ده‌كات، به‌ڵام له ڕاستیدا چ چینێك، هه‌روه‌ها پارێزگارییه‌كانیشی ده‌گۆڕێن. له‌كاتێكدا كه ئه‌وه ده‌ركده‌كه‌ین، كه ده‌وڵه‌ت پارێزگاریی له ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی چینی پاوانخوازی ئابووریی له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌كات، ئەناركیسته‌كان مشتومڕی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ده‌وڵه‌ت به‌هۆی سروشتی قووچكەییانه‌یه‌وه، به‌رژه‌وه‌ندی خۆشی هه‌یه. گه‌رچی ئه‌مه وایه، به‌ڵام ھەروا به‌و ئاسانییه ناتوانرێت، ئه‌وه له‌به‌رچاوبگیردرێت، كه ده‌وڵه‌ت ئامرازی پاوانخوازی ئابووریی چینێكه له كۆمه‌ڵگه‌دا. ده‌وڵه‌ته‌كان خاوه‌نی دینامیكه‌كانی خۆیانن، به‌هۆی هه‌بوونی پێكھاتەی خۆیانه‌وه، كه چینیه‌كانی خۆیان ده‌خولقێنێت، لەتەك به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی و بەرتەرییاتدا ( كه ئه‌مه‌ش ڕێگەیان پێده‌دات، كه له كۆنترۆڵی ئابوورییانه‌ی چینی فه‌رمانڕه‌وا، ڕزگاریانبێت، تاكو كه‌م یا زۆر، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان، سه‌ربخه‌ن). هه‌ر وه‌كو Malatesta ده‌ڵێت ” گه‌رچی حكومه‌ت له بورجوازییه‌وه پێكدێت و ده‌بێته خزمه‌تكاری و پارێزه‌ری ئه‌و، به‌ڵام نیەتی زاڵبوونە به‌سه‌ر هەموو خزمه‌تكارێك و هه‌موو پارێزه‌رێك و و هه‌ركه‌سێكدا كە پارێزگاریی لێدەكات، ئەوەش لەپێناو به‌ده‌ستهێنانی مافی سه‌ربه‌خۆییی خۆی.” [Op. Cit. , p. 25]
تەنانەت له سیسته‌م‌ێكی چینایه‌تی وه‌كو سەرمایەداریداشدا، ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت ئەركە‌كانی خۆی سه‌ربه‌خۆ له ده‌سته‌بژێری فه‌رمانڕه‌وا به‌جێبهێنێت و دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیشیان هه‌ڵسوكه‌وتبكات. به‌شێكیش له ئەركە‌كانی ده‌وڵه‌ت كه نێوبژیكردنە لەنێوان تاكه سه‌رمایه‌داره‌كان یا كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان (چارەسەری كێشەكانیانە)، بۆ ده‌سته‌مۆكردنیان پێویستی به ده‌سه‌ڵاتێكی تەواو هه‌یه، هه‌ستان به‌و كاره‌ش، له ده‌وڵه‌ت دەخوازێت، كه هه‌ندێك سه‌ربه‌خۆیی له‌و چینه‌ی كه مه‌بەستییەتی، هه‌بێت، به‌گشتی ئەمەش به‌رپرسیاریبوونه. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ت، ئه‌گه‌ر بار و دۆخه‌كه ڕێگه‌ی پێبدات، ده‌توانێت سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی بۆ فراونكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی، به‌كاربهێنێت، تەنانەت ئەگه‌ر ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر حسابی چینی سه‌رمایه‌داریش بێت. ئه‌گه‌ر چینی سه‌رمایه‌دار لاواز بێت یا به‌ش به‌ش بێت و یه‌كگرتوونەبێت، ئه‌وا ده‌وڵه‌ت له پێگه و پایه‌یه‌كدایه، كه به بەرەو‌ڕوبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌بژێری پاوانخوازی ئابووری، سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی له‌و بواره‌دا پیاده‌بكات، تاكو دژی سه‌رمایه‌داران بەگشتی به‌كاریبهێنێت، وه‌كو ئامرازه ئاساییه‌كان، كه دانە دانە بۆ فراوانكردنی زیاتری ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌ت خۆی، بەگه‌ڕده‌خرێن.
واتە ده‌وڵه‌ت تەنیا ” پارێزه‌ری سه‌رمایه ” نییه، ” به‌ڵكو پارێزه‌ری خۆی و ده‌زگەكانیشییەتی …. كه ده‌زگەی هه‌ڵسوڕانی كاروباری چینێكی دیكەی نێو كۆمه‌ڵگه‌یه … ئه‌م چینه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌كی په‌یوه‌ستدارانه‌ی خۆی هه‌یه، هه‌روه‌ها سنووری به‌رژه‌وه‌ندی خۆشی هه‌یه، له باری تێكهه‌ڵپرژان و به‌یه‌كاداندا لەتەك ئه‌وانه‌ی دیكەدا كه هاوكار و پێكڕان و ده‌وڵه‌ت پاگەندەی ئه‌وه ده‌كات، كه نوێنه‌ریانه… . ده‌وڵه‌ت كه سه‌رچاوه و خه‌زێنه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ هێزی جه‌سته‌یی و ئاوەزی [مێنتاڵێتی] كۆمه‌ڵگه، ده‌سه‌ڵاتێكی زۆریشی له ده‌ستدایه، گه‌ر ده‌ست له‌مانه بكێشێته‌وه، بێجگە له سه‌گێكی هه‌ڵپاسی (پاریزگاری) سه‌رمایه‌داری، ھیچی دیكە نابێت.” [Luigi Fabbri, quoted by David Berry, A History of the French Anarchist Movement, 1917-1945 , p. 39]
هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش ماشێنی ده‌وڵه‌ت و (پێكھاتەكه‌ی) ، كه فۆرمێكی هاوچه‌رخه و به‌پێی ده‌ستوور به سەرمایەدارییه‌وه په‌یوه‌سته، ناتوانرێت وا ته‌ماشایبكرێت، كه ئامرازێكه و له‌لایه‌ن زۆربه‌وه به‌كارده‌برێت. ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی كە ” ده‌وڵه‌ت ، هه‌ر ده‌وڵه‌تێك، … هه‌تا كاتێكیش، كه باشترین فۆرمی لیبراڵ یا دیمۆكراسی ده‌پۆشێت … هه‌ر له كڕۆكدا له‌سه‌ر بناخە‌ی، پاوانخوازیی، توندوتیژی، ڕه‌هایی فه‌رمانڕه‌وایی، دامه‌زراوه …. ڕه‌هاییه‌ك، كه له ناخیدا خۆی حه‌شارداوه، به‌ڵام نه‌ك به مه‌ترسییه‌كی كه‌مه‌وه. ” ده‌وڵه‌ت ” ھێمای ده‌سه‌ڵات و بۆ ھەبوون و زاڵبوونە، لە ڕاستیشدا له نایه‌كسانبووندا ڕۆڵی هه‌یه.” [The Political Philosophy of Michael Bakunin , p. 211 and p. 240] هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش ده‌وڵه‌ت لۆجیكی دیاریكراوی خۆی هه‌یه، بەرتەرتەریی ( ئه‌فزه‌ڵیه‌ت) به شتی خۆی دەدات، هه‌روه‌ها بزووتنی گەورەی هه‌یه. ڕێگە و یاساكان، كه ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌ڵاتیان لێوه‌وەرده‌گرێت، ده‌ستووریی ده‌كات، ئه‌مه‌شی له چینی ده‌سه‌ڵاتداری ئابوورییه‌وه وه‌رنه‌گرتووه یا وێنەگرتنەوەی ئه‌و نییه. سه‌رئه‌نجام ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت له ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی چینی پاوانخوازی ئابوورییه‌وه بێت، هه‌روه‌ها پێویستیشی به‌وه نییه، كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان بێت.
ئه‌و كارانه‌ش كه ده‌وڵه‌ت ده‌یانكات، به‌هۆی سروشتی قووچكەیی و نێوەندگه‌راییه‌كه‌یه‌وه‌یه، كه دەسەڵات ده‌خاته ده‌ستی كه‌مینه‌یه‌كی كه‌مه‌وه، كە كۆنترۆڵی دەزگەی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن…..” بەپێی سروشتی خۆی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك یا هێزێكی ده‌وڵه‌ت، هه‌موو حكومه‌تێك، ده‌خاته سه‌روو و ده‌ره‌وەی خه‌ڵكییه‌وه، بێچەندوچوون بۆ ڕێكخراوێك و به ئامانجێك ملكه‌چیان ده‌كات، كه به‌وان بێگانه‌یه، كه پێچه‌وانه‌ی پێداویستییه ڕاسته‌قینه‌كانیان و سروشه‌كانی خه‌ڵكن.” ئه‌گه‌ر سه‌رتاپای پرۆلیتاریا …. له حكومه‌ته‌كه‌دا ئه‌ندامبن … ئه‌و كاته حكومه‌ت نابێت، ده‌وڵه‌ت نابێت، به‌ڵام گه‌ر له بارێكدا ده‌وڵه‌ت هه‌بێت، كەسانێك ده‌بن، كه فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كەن، كەسانێكیش كه كۆیله دەب‌ن.” [Bakunin on Anarchism , p. 328 and p. 330]
به‌واتایه‌كی دیكە ده‌وڵه‌تی بیرۆكراسی خۆی ڕاسته‌وخۆ سه‌ركووتكه‌ره و ده‌توانێت سه‌ربه‌خۆ له چینی پاوانخوازی ئابووریی بوونی هه‌بێت. باکونین له چه‌ند وشه‌یه‌كی به پێزدا ئاوا باسیده‌كات:
” تا ئێستا له مێژووودا چیمان بینیوه؟ ده‌وڵه‌ت هه‌میشه بە لەبۆماوەیی بۆ یه‌كێك له چینه بەرتەریداره‌كان : چینی پیاوانی ئایینی، میر و خانزادەكان، بۆرجوازی … و له كۆتایشدا كاتێك، كه هه‌ر هه‌موو ئه‌م چینانه‌ی دیكە ماندووبوون و پڕوكان، چینێكی بیرۆكراسی دێته سه‌ر شانۆ، به‌م شێوه‌یه ده‌وڵه‌ت یا ده‌كه‌وێت یا له بره‌ودا ده‌بێت” [The Political Philosophy of Michael Bakunin , p. 208]
ئه‌مه‌ش لای ئەناركستەكان شیاوی سه‌رسوڕمان نییه. ” ده‌وڵه‌تی ڕێكخراو …. هێزێكه، كه كه‌مایه‌تییەك بۆ دامه‌زراندان و ڕێكخستنی ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر جەماوەره‌دا، به‌ده‌ستیانهێناوه .”، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، كه ئه‌و كه‌مایه‌تییه له كۆمه‌ڵگه‌دا، هەر ده‌بێت چینی پاوانخوازی ئابووریی بێت. ده‌وڵه‌ت ” پێکهاتەی دروستكردنه‌كه‌ی وه‌ك سه‌رخانی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ به‌رژه‌وندی زەمیندارە‌كان، سه‌رمایه‌داران و پلەوپایەداران، دروستكراوه.” [Evolution and Environment , p. 82 and p. 105]. سه‌رئه‌نجام ناتوانین ئه‌وه بڵێین كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێك یا دووان له‌م سێکوچکە ناپیرۆزه، ئازادی ده‌هێنێت، چونكه ئه‌م سیانه، هه‌ر هه‌موویان؛ سه‌رمایه‌داران، زەمینداران و پلەوپایەداران، له په‌یوه‌ندییاندا به‌وانی دیكه‌وه، ده‌قاوده‌ق وەك یەکدی هاوبه‌شی هه‌مان به‌رژه‌وه‌ندی یا هه‌مان ده‌سه‌ڵات، نین. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش له هه‌ندێك باردا چینی زەمینداران ده‌توانن بره‌و به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌سه‌رووی بەرژەوەندی چینی سه‌رمایه‌دارانه‌وه، بده‌ن ( هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌كه‌شی هه‌ر دەبێت)، هاوكات ده‌وڵه‌تی بیرۆكراسیش ده‌توانێت له‌سه‌ر حسابی هه‌ردووك گه‌شه‌بكات.
ئا له‌م بارەدا گرنگه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێته‌وه، كه ئه‌و كه‌مایه‌تییه‌ی پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كات، مه‌رجنییه كه یه‌كێك بێت له‌وانه‌ی كه پاوانی ئابوورییانكردووە ( گه‌رچی له باری ئاسایی‌دا ئاوایه). له سایەی هه‌ندێك بار و دۆخدا، پیاوانی ئایینی، ده‌توانن ببنه چینی فەرمانڕەو، هه‌ر وه‌كو چۆن گروپێكی سەربازی یا بیرۆكراسی، ده‌توانن. ئه‌مه‌ش ئه‌وه نیشانده‌دات، كه ده‌وڵه‌ت به‌كرده‌وه ده‌توانێت وه‌كو چینێكی چه‌وسێنه‌ر جێگه‌ی ده‌سته‌بژێری پاوانخوازی ئابووریی، بگرێته‌وه. ئەناركیسته‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌ڕواننه ده‌وڵه‌ت، كه به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی خۆی هه‌یه.
هه‌ر وه‌كو له به‌شی(section H.3.9 )دا لەبارەیەوە ده‌د‌وێین، ناتوانرێت ئاوا له ده‌وڵه‌ت بڕوانرێت، كه هه‌ر ئاوا به‌و ئاسانییه ئامرازێكی ده‌ستی چینی فەرمانڕەوی ئابوریی، بێت. مێژوو‌و نیشانیداوه، كه زۆرێك له كۆمه‌ڵگه‌كان كاتێك هیچ چینێكی پاوانخوازی ئابووریی، بوونی نه‌بووه، ده‌وڵه‌ت خوودی خۆی چینی فەرمانڕەو بووه. ئه‌زمونی ڕوسیای سۆڤیەتی ئه‌م لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه‌یه ده‌سه‌لمێنێت. كه‌تواری شۆڕشی ڕوسیە ناکۆکە بە پاگەندە و داواکاری ماركسییه‌كان، ئەوەی كه ده‌وڵه‌ت تەنیا ئامرازێكه بۆ فەرمانڕەوی چینایەتی و هەروا چینی كرێكارانیش بۆ فەرمانداریی كۆمه‌ڵگه، پێویستیان به دروستكردنی ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌یه. له جیاتی ئه‌وه‌ی كه ئامرازێك بێت، له ڕێگەیه‌وه چینی كرێكاران بیخەنەگەڕ و لە به‌رژه‌وندییه‌كانی خۆیان كۆمه‌ڵگه بگۆڕن، كه‌چی تازه ده‌وڵه‌تی چێکراو له‌لایه‌ن شۆڕشی ڕوسی’یەوه هه‌ر زوو بوو به ده‌سه‌ڵاتێك به‌سه‌ر ئه‌و چینه‌وە، كه بانگێشه‌ی نوێنه‌ربوونی، ده‌كردن ( بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌شی (section H.6 )ببینه. له‌وێ‌شدا چینی كرێكار له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تە تازەکە و بیرۆكراسییه‌كه‌یه‌وه له جیاتی چینی سه‌رمایه‌داران، وه‌كو پێشتریان چه‌وسێنراوەته‌وه و ژێرچەپۆکراوە. ئه‌مه‌ش به ڕێكه‌وت ڕوینه‌دا. هه‌روه‌كو له به‌شی (section H.3.7 )دا لێیده‌دوێین، ده‌وڵه‌ت بۆ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ئەرك و ئامانجه‌كانی، گه‌شه‌ی به چه‌ند ڕواڵه‌تێك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیاریكراو، داوە (له‌وانه: نێوەندگه‌رایی، به‌شكردنی ده‌سه‌ڵات یا نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵات و هیدیکە له‌و چه‌شنه ..) ، تاكو فەرمانڕەوایی كه‌مینه‌كه به‌ده‌ستده‌هێنرێت. به‌رده‌وامیدان به ئه‌و ڕواڵه‌ت و تایبەتمەندییانه بێچەندوچوون واتە به‌رده‌وامیدان و پارێزگاریكردنی ئه‌و ئەرکانەیە، كه بۆ ئه‌و خزمه‌تكردنه، ئافەرێنراون.
به‌كورتی، ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت سه‌ركوتكردنی تاكه‌كان و چینی كرێكارانه به‌گشتی و له به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی كه‌مینه‌یه‌كی پاوانخوازی ئابوورییدایه، هه‌روه‌ها لە به‌رژه‌وه‌ندی خۆشی. ئه‌مه ” كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه بۆ مسۆگەرکردنی بەرژەوەندی ئاڵووێرانەی نێوان دارا‌کان و فەرمانده سەربازییه‌كان و دادگەران، قه‌شه‌كان و دواتریش سه‌رمایه‌داران، به مەبەستی پاراستنی دەسەڵاتی کەمینەیەک بەسەر خەڵکدا، تاكو خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ندببن ” ئا ئه‌مه‌یه ” بنچینەی ده‌وڵه‌ت، هەروەك مێژووەکەی ئاوا بووه، كڕۆكی ئێستاشی، هه‌ر وایه.” [Kropotkin, Evolution and Environment , p. 94]
لە كاتێكدا كه ده‌وڵه‌ت ئامرازی فەرمانڕەوایی چینێکە، هەڵبەتە ئەمە بەو واتایە نییە، كه خۆبەخۆ لەتەك به‌شەکانی ئه‌و چینەی كه نوێنه‌رایه‌تییده‌كات، هەڵناپێت و بەیەکدانادەن و هەر دەبێت ئامرازی ده‌ستی چینی پاوانخوازی ئابووریی بێت. لە هەموو بارێک‌دا، تەنیا شتێك كه سەلمێنراو و مسۆگەرە.، ئەوەیە کە ده‌وڵه‌ت ئامرازێكی گونجاونییە بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی ستەملێكراوان.
************************************************
بۆ خوێندنەوەی بەشەكانی پێشوو، كرتە لەسەر ئەم بەستەرانەی خوارەوە بكە
بەشی B.2
بەشی B.2.1
بەشی B.2.2
بەشی B.2.3
بەشی B.2.4
بەشی B.2.5
بۆ خوێندنەوەی بابەتی دیكە بە كوردی سەردانی ئەم بەستەرە بكە
سەرچاوەی دەقە ئینگلیزییەكە
خەمی نان و خەونی ئازادی
کەشکۆڵی یەکەم
کۆمەڵە بابەتێکی ھونەری و ئەدەبی
چاپی یەکەم – ئایاری ٢٠١٣
” ژیان بەبێ ڕەخنە، جەستەی بێگیانە،
ڕەخنەش بەبێ لۆجیك، وڕێنەی نەزانە “
خوێنەرانی هێژا، ئەم كەشكۆڵەی بەردەستتان، كۆمەڵێك بابەت دەگرێتە خۆی، كە لە شێوەی (هۆنراوە و هەڵبەست و پەخشان و تەنز و چیرۆك و شانۆیی)دا داڕێژراون یا ڕاستر بڵێم لەدایكبوون، چونكە كەمترین ڕۆڵی ئاگاهانەم لە شێوەپێدانیاندا گێڕاوە، ئەمەش بۆ سرووشبوونیان ناگەڕێتەوە، بەڵكو بۆ سەرهەڵدانی ساتەكی ئەو هەستانە دەگەڕێتەوە، كە بەرهەمی بەریەككەوتنی خەیاڵی خۆزگەكانی من و وێنە كەتوارییەكانی ژیانی ڕۆژانەن و منیان ناچار بە نووسینەوەیان كردووە.
ڕاستییەكەی من نازانم تا چەندێك ئەم بابەتانە (هۆنراوە و هەڵبەست و پەخشان یا تەنز و چیرۆك و شانۆیی)ن، ئامانجیشم لە بڵاوكردنەوەیان چ پێشتر بە شێوەی تاك و تەرا و چ لە ئێستادا وەك كەشكۆڵێك تەنیا پاراستنیانە لە فەوتان، تاوەكو وەك كەشكۆڵە بەراییەكانیان بەسەرنەیێت، كە لە كیمیابارانەكەی هەڵەبجە و ئاوارەییدا فەوتان یا ڕاستر بێڵم لەلای هاوەڵانی نادەربەست فەوتان یا لە ماڵی خۆماندا دزران [مەبەستم لە دزین، ئەوەیە، كاتێك پاش كیمیابارانەكە لە نەخۆشانەیەكی تاران دەرچووم و گەڕامەوە بۆ هەڵەبجە، دیتم كە دزێكی شارەزا پەرتووكانی منی لە هەوشەی ماڵەكەماندا پڕش و بڵاوكردووەتەوە و ئەوەی ویستوویەتی، بردوویەتی، كە دوو شت بوون؛ یەكەم ئەرشیڤی نووسینەكانم، دووەم، كۆمەڵێك نامەی دڵداری خۆم و كیژە ھاوسێكەمان (شەپۆل). دزی شارەزا، نەك هەر ئەو شتانەی لێدزیبووم، بەڵكو پەرتووكانیشمی دڕاندبوون و خستبوونییە بەرباران].
خوێنەرانی هێژا، وەك لەتەك بڵاوكردنەوەی سەرلەنوێی هەندێك لەم نووسینانەدا ئاماژەمپێداوە، ئەم نووسینانە لە ڕووی ڕێنووس و داڕشتنەوە، هەندێك چاكسازیم تێداكردوون، بەڵام بە هیچ شێوەیەك دەستكاری ناوەڕۆك و ڕوانگەی جارانی خۆم نەركردووە، خوێنەری هێژا دەتوانێت بەراوردی ئەم نۆژەنكراوانە و دەقی بڵاوكراوەیان لە ژمارەكانی گۆڤاری (پاژێی هونەریی ژیلەمۆ) و گۆڤاری (ڕۆشنبیریی دالیان)دا بكات.
بەڕێزانم، دیاری شوان هاڵەكۆكە و ئەوەی ناپەسەندی دەبینێت یا سەرنجی لەسەری هەیە، ئەوا لە ئاستی ڕەخنەی هونەرییدا وەك گوندییەك لە ئاست میواندا دەستبەسنگەوە دەوەستم و پڕ بەدڵ خۆشهاتنی لێدەكەم، كە دەڵێم ڕەخنەی هونەریی، مەبەستم ئەوەیە، كە كاتم بۆ خوێنندنەوەی ئەو بۆچوونانە نییە، كە گەڕانەوەی نووسەران بۆ سەر نەزمە كۆنەكەی سەروەری چینایەتی و بە كۆتایی مێژوو هەژماردنی ئەو نەزمە بە گۆڕان دەزانن، چونكە من گۆڕان لە پشتكردنە ناهەمواری و ناتەبایی و نایەكسانی و نادادوەریی و سەروەرییدا دەبینم، بەواتایەكی دیكە، من گۆڕان لەوەدا دەبینم كە مرۆڤ یا تاكی كۆمەڵگە چەند توانیویەتی واز لە وابەستەیی سیستەمە ڕامیارییەكان، یاسا دەستكردەكان، ڕێكخستنە قوچكەییەكان، پەیوەندییە بازرگانییەكان، بەڕێوەبەرایەتییە سەروو خەڵكییەكان، كەڵەكایی پارتە ڕامیارییەكان و مشەخۆرە ڕامیارپیەكان، بھێنێت و بگەڕێتەوە باوەشی سروشت و سروشتیبوونی خۆی و ھوشیارانە ھەنگاوی بۆ ڕێكخستنی كۆمەڵگە لەسەر نەزمی سروشتی و بەپشتبەستن بە یاسا سروشتییەكان و ڕێكخستنی ئاسۆیی لەسەر بنەمای پەیوەندییە ئازادە كۆمەڵایەتییەكان، كە بنەمایان دابینكردنی ئازادی و یەكسانی و دادپەروەریی كۆمەڵایەتی بێت بۆ تاك و تاك پێوەربێت نەك نەتەوە و ئایین و نەژاد و ڕەگەز و كولتوور و خێڵ و دەستەبژێربوون.
نەوتراو نەمێنت ، لەبەرئەوەی كە دژی ناوبانگ و پەخشانكردنی وێنە و پاڵەوانسازیی چێكردنم بۆ خۆ، بۆ ئەو ئازیزانەی كە لە نزیكەوە نامناسن، تەنیا دەتوانم بڵێم؛ من كەسێكی گوندی، ڕۆڵەی بەوەفای دایكە سروشت و پارێزەری ژینگە و دۆستی ئاژەڵانم، لە ڕووی ھزرییەوە ساڵی ١٩٨٣ بە پەیوەندی (كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی كوردستان)ەوە وەك سۆشیالیستخوازێك كەوتوومەتە چالاكی و پاش سێ ساڵ كەوتوومەتە ژێر كارایی (كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران) و شان بە شانی گۆڕانەكانی نێو ئەو ڕێكخراوە، منیش لە گۆڕاندابووم و ساڵی ١٩٩١ پاش ڕاپەڕین بە ڕێكخراوی (ڕەوتی كۆمونیست)ەوە پەیوەستبووم و بە چەند مانگ پێش بە پارتبوونی ئەو ڕێكخراوە وازملێیھێناوە و تا ئەمڕۆكە كەسێكی سەربەخۆم و واوەتر لەوەش دژایەتی ھەموو ڕێكخراوێكی ڕامیاریی، ھەموو جۆرە دەسەڵات و بەڕێوەبەرایەتییەكی ڕامیاریی و دژی ھەموو یاسا و نەزم و پێكھاتەیەكی ڕامیاریی و دژی ناوبانگ و پیشە و بەرتەریی ڕامیارییم.
بەدڵنیاییەوە، ئەگەر لە ئێستادا ھەندێك لەم بابەتانەم بنووسینایە، یا نەمدەنووسین یا بە شێوەیەكی دیكە دامدەڕشتن. بەڵام ئەمە ناكاتە ئەوەی كە لێرەدا بڵاویاننەكەمەوە و بە ھی خۆمیان نەزانم، بەپێچەوانەوە ھەر یەكە لەو بابەتانە، گەواھی ڕەوتی گۆڕانی ھزر و گەشەی توانا و پێگەیینی سەلیقەی من نیشاندەدەن و وەك منداڵانی دایك و بابێك ئاوان، كە ھیچ كات دایك و بابی ھوشیار و بڕوابەخۆبوو، ناتوانن بڵێن، ئەم منداڵانەمان لەو منداڵانەمان زیاتر خۆشدەوێن، لەبەرئەوەی ئەمان جوانتر یا زیرەكتر یا ئازاتر و خرپنترن و ئەوانی دیكە زیندەبەچاڵدەكەین، لەبەرئەوەی كە وەك ئەمانەی دیكە نین!
بۆ كەسێك، كە نووسین بە چەكی خەبات و بیركردنەوە بە پەیژەی سەرەكوتن بەرەو لوتكەی ھوشیاریی بزانێت، لەوەش دڵنیاییە، كە نووسەربوونیش وەك ھەر بوونێكی دیكە، لە چۆنیەتی گەشە و قۆناخەكانی گەورەبوونی خودی مرۆڤ دەچێت، كە ھیچ كەس پێش لەدایكبوون ناگری و ھیچ كەس پێش سنگەخشكێ، دارەدارە ناكات و ھیچ كەس پێش پیری، دەركی بایەخ و خۆشی ڕۆژانی لاوێتی و بەگوڕوتینی ناكات و نازانێت، ئەگەر ھەڵچوون و داچوونەكانی سەردەمی منداڵی و ھەرزەكاریی و لاوێتی نەبوونایە، نەیدەتوانی ببێتە پیرێكی دانا، ھەر ئاواش نووسەر بەبێ نووسینی نووسینە لاوازەكانی و كەڵەكەبوونی ئەزموون، نابێتە نووسەرێك، كە بەخۆی ڕۆژگارێك چێژ لە خوێندنەوەی نووسینەكانی خۆی بەرێت و بە ڕەخنەی خوێنەرانی دڵخۆشبێت.
ھەژێن
١١ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٣
” Jyan bebê Rexne, Cestey bêgyane,
Rexneş bebê Locîk, Wrrêney nezane
“
Xwêneranî hêja, em Keşkolley berdesttan, komellêk Babet degrête xoy, ke le şêwey (Honrawe û Hellbest û Pexşan û Teniz û Çîrok û Şanoyî)da darrêjrawn ya rastir bllêm ledaykbûn, çunke kemtirîn Rollî agahanem le şêwepêdanyanda gêrrawe, emeş bo Srûşbûnyan nagerrêtewe, bellku bo serhelldanî satekî ew Hestane degerrêtewe, ke berhemî beryekkewtinî Xeyallî Xozgekanî min û Wêne ketwarîyekanî Jyanî Rojanen û minyan naçar be Nûsîneweyan kirduwe.
Rastîyekey min nazanim ta çendêk em Babetane (Honrawe û Hellbest û Pexşan ya Teniz û Çîrok û Şanoyî)n, amancîşm le bllawkirdneweyan çi pêştir be şêwey Tak û tera û çi le êstada wek keşkollêk tenya parastinyane le fewtan, taweku wek keşkolle berayyekanyan beserneyêt, ke le Kîmyabaranekey Hellebce û awareyîda fewtan ya rastir bêllm lelay Hawellanî naderbest fewtan ya le Mallî xomanda dizran [mebestim le dzîn, eweye, katêk paş Kîmyabaraneke le nexoşaneyekî taran derçûm û gerramewe bo Hellebce, dîtim ke Dzêkî şareza Pertûkanî mnî le Hewşey Mallekemanda prriş û bllawkirduwetewe û ewey wîstûyetî, birdûyetî, ke dû şit bûn; yekem Erşîvî Nûsînekanim, duwem, komellêk Namey Dilldarî xom û Kîje Hawsêkeman (Şepol). Dzî şareza, nek her ew ştaney lêdzîbûm, bellku Pertûkanîşmî drrandibûn û xistbûnye ber Baran].
Xwêneranî hêja, wek letek bllawkirdnewey serlenwêy hendêk lem Nûsînaneda amajempêdawe, em Nûsînane le rûy Rênûs û Darriştnewe, hendêk çaksazîm têdakridûn, bellam behîç şêweyek destkarî Nawerrok û Rwangey caranî xom nerkirduwe, Xwênerî hêja detwanêt berawridî em nojenkrawane û Deqî bllawkraweyan le jmarekanî Govarî (pajêy hunerîy Jîlemo) û Govarî (roşnibîrîy Dalyan)da bkat.
Berrêzanim dyarî Şwan Hallekoke û ewy napesendî debînêt ya sernicî leserî heye, ewa le astî Rexney hunerîyda wek Gundîyek le ast Mîwanda dest be Singewe dewestim û pirr be Dill xoşhatnî lêdekem, ke dellêm Rexney hunerî, mebestim eweye, ke katim bo xwênindnewey ew boçûnane nîye, ke gerranewey Nûseran bo ser Nezme konekey Serwerî Çînayetî û be kotayî Mêjû hejmardinî ew Nezme be Gorran dezanin, çunke min Gorran le piştkirdne Nahemwarî û Natebayî û nayeksanî û Nadadwerîy û Serwerîyda debînim, bewatayekî dîke, min Gorran leweda debînim ke Mrov ya Takî Komellge çend twanîwyetî waz le wabesteyî Sîsteme Ramyarîyekan, Yasa destkirdekan, Rêkxistne quçkeyyekan, Peywendîye bazirganîyekan, Berrêweberayetîye serû Xellkîyekan, kellekayî Parte Ramyarîyekan û Mşexore Ramyarpyekan, bhênêt û bgerrêtewe Baweşî Sruşt û Sruştîbûnî xoy û huşyarane Hengawî bo rêkxistinî Komellge leser Nezmî Sruştî û bepiştbestin be Yasa Sruştîyekan û rêkxistinî asoyî leser bnemay Peywendîye azade Komellayetîyekan, ke bnemayan dabînkirdnî Azadî û Yeksanî û Dadperwerîy Komellayetî bêt bo Tak û Tak pêwerbêt nek Netewe û Ayîn û Nejad û Regez û Kultûr û Xêll û Destebjêrbûn.
Newtraw nemênt,, leberewey ke djî Nawbang û pexşankirdnî Wêne û pallewansazîy çêkirdnim bo xo, bo ew Azîzaney ke le nzîkewe namnasn, tenya detwanim bllêm; min Kesêkî Gundî, Rolley bewefay Dayke Sruşt û parêzerî Jînge û Dostî Ajellanim, le rûy Hizrîyewe Sallî 1983 be Peywendî (Kommelley Rencderanî Kurdistan)ewe wek Soşyalîst-iXwazêk kewtûmete çalakî û paş sê Sall kewtûmete jêr karayî (Kommelley Zehmetkêşanî Kurdistanî Êran) û şan be şanî Gorranekanî nêw ew Rêkixrawe, mnîş le Gorrandabûm û Sallî 1991 paş Raperrîn be Rêkixrawî (Rewtî Komunîst)ewe peywestibûm û be çend Mang pêş be Partibûnî ew Rêkixrawe wazmilêyhênawe û ta emrroke Kesêkî Serbexom û wawetir leweş djayetî hemû Rêkixrawêkî Ramyarîy, hemû core Desellat û Berrêweberayetîyekî Ramyarîy û djî hemû Yasa û Nezm û Pêkhateyekî Ramyarîy û djî Nawbang û pîşe û berterîy Ramyarîym.
Bedillnyayyewe, eger le êstada hendêk lem Babetanem bnûsînaye, bedillnyayyewe ya nemdenûsîn ya be şêweyekî dîke damderriştin. Bellam eme nakate ewey ke lêreda bllawyannekemewe û behî xomyan nezanim, bepêçewanewe her yeke lew Babetane, gewahî Rewtî Gorranî Hzir û geşey Twana û pêgeyînî Selîqey min nîşandeden û wek Mindallanî Dayk û Babêk awan, ke hîç kat Dayk û Babî huşyar û birrwabexobû, natwanin bllên, em Mindallaneman lew Mindallaneman zyatir xoşdewên, leberewey eman cwantir ya zîrektir ya azatir û xirpintrin û ewanî dîke zîndebeçalldekeyn, lebereewey ke wek emaney dîke nîn !
Bo Kesêk, ke Nûsîn be çekî Xebat û bîrkirdnewe be peyjey serekutin berew Lutkey Huşyarîy bzanêt, leweş dillnyayye, ke Nûserbûnîş wek her Bûnêkî dîke, le çonyetî geşe û Qonaxekanî gewrebûnî xudî Mrov deçêt, ke hîç Kes pêş ledaykbûn nagrî û hîç Kes pêş Singexşikê, Daredare nakat û hîç Kes pêş pîrî, derkî bayex û xoşî Rojanî lawêtî û begurrutînî nakat û nazanêt, eger hellçûn û daçûnekanî serdemî Mindallî û Herzekarîy û Lawêtî nebûnaye, neydetwanî bbête Pîrêkî dana, her awaş Nûser bebê Nûsînî Nûsîne lawazekanî û kellekebûnî Ezmûn, nabête Nûserêk, ke bexoy Rojgarêk çêj le xwêndnewey Nûsînekanî xoy berêt û be Rexney Xwêneranî dillxoşbêt.
Hejên
11î Oktoberî 2013
پێشا‌نگە‌ی په‌رتووکی ئه‌نارکستی (2013)ی له‌نده‌ن
یه‌که‌م پێشانگه‌ی په‌رتووکی ئه‌نارکستی له ساڵی (1983)دا له Wapping، كرایەوە. که‌س چاوه‌ڕوانی نه‌ده‌کرد، که سێ ده‌ھه دواتر ، ئه‌م پێشانگه‌یه ، نه‌ك هه‌ر به‌رده‌وامبێت، به‌ڵکو ساڵ به ساڵ به سه‌رنجڕاکێشانی زیاتر له (3000) که‌س هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا به‌هێزتر و قه‌ره‌باڵختر بێت. ئه‌مه‌ش سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یه بۆمان، ئاهه‌نگگێڕانێکیشه بۆ مێژوومان و هیوایه‌کیشه بۆ داهاتوومان.
له ساڵه‌کانی دەھەی (80)دا پارێزگاری و به‌گژاچوونه‌وه‌یه‌کی به‌ربڵاوی چینی کرێکارانمان له مانگرتنی میلتانته‌کان و ڕاپه‌ڕینی شاره‌کاندا به‌رچاوکه‌وت، دواتریش تێشکان و به‌زاندنی سیسته‌می سەرانە (پۆڵته‌کسی Poll Tax)ی به‌دووی خۆیدا هێنا. له کۆتایی نه‌وه‌ده‌کاندا پارتی له‌یبه‌ری ده‌سه‌ڵاتدار، له‌پێناوی نه‌وتدا به‌خێرایی خۆی له جه‌نگه‌کانه‌وه گلان، دواتریش که هێزی هاوپه‌یمان، که له پارتی تۆری و پارتی لیبراڵ – دیمۆکرات پێکهاتووه ، شوێنیانگرتنه‌وه و ئێستا به‌هۆی مه‌ترسی هه‌ره‌سهێنانی ئابوورییه‌وه جه‌نگی دژی هه‌ژاران ده‌که‌ن.
هیچ که‌سێك ناتوانێت به تەواوەتی بڕوا و متمانه به ڕامیارییه‌کان و شانۆگه‌ری په‌ڕله‌مان له دابینکردنی پاشه‌ڕۆژ یا داهاتوودا بکات. ناڕه‌زایی و به‌گژاچوونه‌وه له شه‌قامه‌کان، له‌شوێنیه‌کانی کارکردن، له شوێنی ژیانی خوێندکاراندا، دیسانه‌وه له گه‌شه‌کردندایه، کاری هاوبه‌شی ئه‌مانه‌ش خۆ-ڕێکخستنیانه به‌خۆیان، چونکه زۆر ئاشکرایه، هه‌رکاتێك بمانه‌وێت، که جه‌نگی به‌رهه‌ڵستی و به‌گژاچوونه‌وه به‌رپابکه‌ین، پێویستمان به‌وه هه‌یه که به خۆمان بیکه‌ین.
یه‌کێك له قسه‌که‌ره‌کانی پار ساڵ سه‌باره‌ت به پێشانگه‌ی په‌رتووکی ئه‌نارکستی له (له‌نده‌ن)دا، وتی “ڕه‌نگه ئه‌م بۆنه‌یه له جیهاندا گه‌وره‌ترین ڕوداوی ساڵانه‌ی ئه‌نارکیسته‌کان بێت. ئێمه ئه‌م ڕوداوه واده‌بینین، که ده‌نگێك و به‌شێکی زۆر بچووکی بزوتنه‌وه‌که‌یه، که به‌شداریده‌کات و وزه‌یه‌ك به به‌رهه‌ڵستیکردن و ھاوپشتی ده‌دات. شوێنێکه که باس له بیرۆكەکانمان، ئه‌زموونه‌کانمان ، لێدوان و بەڵگه‌کانمان ده‌که‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی تێکه‌ڵبین و خۆمان یه‌کخه‌ین، تاکو نیشانیبده‌ین ده‌وڵه‌ت هه‌رچییه‌کمان به‌رامبه‌ر بکات، ناتوانێت په‌راوێزمانبخات، یا له‌نێومانبه‌رێت. ئه‌م ڕۆژه زیاتر له هه‌موو کاتێك به‌ختی بینینی خه‌ڵکانی دیكەمان بۆده‌ڕه‌خسێنێت؛ ئه‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێت دونیایه‌کی نوێ دروستبکه‌ن، دیسانه‌وه ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێنێت، که ئه‌نارکسته‌کان ڕێکخستن به‌که‌م ناگرن.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایه کرته له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه بکه:
ڕێنیشاندەری بابەتەکان
www.facebook.com/anarkistan.net ***** sekoy-anarkistani-kurdiy-zman@riseup.net ***** https://i-f-a.org
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.