ئەرشیفەکانى هاوپۆل: كوردی – Kurdi

بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان

بۆچی پێویستە دەنگدانەكان بایكۆتبكەین ؟

بۆچی پێویستە دەنگدانەكان بایكۆتبكەین ؟

ھەژێن

١١ی سێپتەمبەری ٢٠١٣

دێمۆكراسی چ بەواتا كلاسیكەكەی و چ بەواتای ئازادی تاك لە سایەی سەروەریی چینایەتیدا، تەنیا درۆیەكی پیرۆزكراوە و بەس، چونكە دێمۆكراسی بەواتای خۆبەڕێوەبەرایەتی گەل، جەماوەر، ھەموو تاكەكانی كۆمەڵ، تەنیا ڕاستەوخۆ دەتوانێت بوونی ھەبێت و ناڕاستەوخۆكردنی و ئاوەژووكردنەوەی بە نوێنەرایەتی دەستەبژێرێكی ڕامیار و ئەكادێمی و سەرمایەدار، تەنیا دیكتاتۆری كەمینەی سەروەر دەستەبەردەكات !

لەبەرئەوە ھەڵبژاردن بۆ دەنگدەر، جۆرە قومارێكە و تێیدا دەنگدەر  ھەر چوار ساڵ جارێك، مافی ڕاكێشانی كارتێكی ھەر دوو دیو وەكیەكی ھەیە، بۆ ئەوەی ڕامیارێك [دەسەڵاتخوازێك] بكاتە سەروەری خۆی، بەختی بردنەوەی ئەو قومارە لە بەختی بردنەوەی یاری بەخت (لۆتۆری) كە لە چەند ملیۆندا یەكە، كەمتر و لاوازترە، بەڵام بۆ دەنگپێدراو میكانیزمی مسۆگەركردنی بەدەستھێنانی كورسی پارلەمان [دیواخانی مشەخۆران] و دەسەڵات و مشەخۆرییە.

ئەوی خوازیاری دێمۆكراسییە، پێویستە ئەرك و خەباتی وەرگێڕانەوەی دێمۆكراسی لنگەوقوچكراو بۆ سەر لاقەكانی لە ئەستۆبگرێت و ھەوڵی پیادەكردن و بە كولتووركردنی دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ لە شوێنی كار و ژیان، لە ھەموو بوارەكانی ڕێكخستن و بەرێوەبردن و بەرھەمھێنان و دابەشكردن و بڕیارداندا بدات، بەواتایەكی دیكە خەبات بۆ بەدیھێنان و جێكەوتەبوونی دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ (بەڕێوەبەرایەتی گەلیی) وەك كولتوورێك، بكات.

ئەگەر خۆمان لە گێڵی بدەین و نادەربەستانە بڕوا بەخۆمان بھێنین، كە ھەڵبژێردراوانی پارلەمانتار خزمەتكاری كۆمەڵگەن و بۆ ئەو مەبەستە خۆیان كاندیدكردووە و دەكەن، ئەوا پێویستە ئەوە لەبەرچاوبگرین، كە خزمەتكردن كار و چالاكییەكی كۆمەڵایەتیی بێپاداشت [بێبەرامبەر]ە و واتای كاری خۆبەخشانەی تاك بۆ ھاوەڵ و ھاوكاران و كۆمەڵگە دەگەیێنێت و لەو بارەدا دەبێت پارلەمانتاران وەك خۆكاندیدكەران بۆ خزمەتی كۆمەڵگە بەبێ مووچە وەك كاری خۆبەخش و خۆكۆمەكی، دەستبەكارببن. ئەگەر وەك ھەر كارێكی ئاسایی كۆمەڵایەتیش بۆی دەستبەكاردەبن، ئەوا ھیچ كات نابێت پاداشتی وەھا كارێك لە كارە كۆمەڵایەتییەكانی دیكە زیاتر بێت . بەڵام ئایا ھیچ پارتێك، ھیچ كاندیدێك، ھیچ ڕامكارێك، ھیچ دەسەڵاتدارێك، ئامادەیە خۆبەخشانە و بەبێ پاداشت و مووچەی پاشایانە و خانەنشینی، مشە كار بۆ كۆمەڵگە بكات، یا ئایا ھیچ یەك لەوانەی كە پاگەندەی خزمەتكردنی كۆمەڵگە دەكەن، ئامادەن [بە مووچەشەوە] یەك خولەك [نەك چوار ساڵ] كرێكاری شارەوانی بن و كۆڵان و شەقام و باخچە و ئاوەڕۆكانی گوند و شار خاوێنبكەنەوە، ئایا ئامادەن لە فێرگە و نەخۆشخانە و نشینگەی پیرساڵان و باخچەی ساوایان و كەمئەندامان و لێقەوماواندا خاوێنكردنەوە و سەرپەرشتی و ئاشپەزیی بكەن ؟ ئیدی مەبەستییان لە خزمەتكردن چییە و  بۆچی دەبێت چەنەبازیی و باوێشكدانی ئەوان لە پارلەماندا دوو ملیۆن دینار مووچە و خانەنشینیی ھەتاھەتایی بێت ؟

ھەڵبەتە ئەمە دیوێكی پرسەكەیە و ئەوانەی كە ئەمڕۆكە بە ھەندێ وردەگیریی دەسەڵاتخوازانەوە بایكۆتی خۆھەڵبژاردن و دەنگدان دەكەن و ئەگەر بوارییان ھەبووایە و سنگەكوتانیان بۆ دەكرد، ھیچ كات پورتوبۆڵەیان لە ناپاكیی ھەڵبژاردنەكان، نایانخاتە ڕیزی ناڕازییانی شۆڕشگێڕەوە، ئەوان ڕەخنەیان لە دەسەڵاتی سەرووخەڵكی نییە، بەڵكو خۆیان بە شیاوترین دیكتاتۆر بۆ بەرێوەبردنی كۆمەڵگە دەبینن. لەبەرئەوە پێویستە ڕیز و شێوازی بایكۆتی خۆمان لە بۆڵەبۆڵی دەسەڵاتخوازانەی ئەوان جیابكەینەوە !

ھەرچەندە لە سایەی سەروەریی ھەندێك بەسەر ھەندێكی دیكەدا، ماف و ئازادی و سەربەخۆیی و یەكسانی و دادپەروەریی  پووچترین و كەوڵكراوترین و دێوجامەترین واژەن، بەڵام ئەگەر لەوە بگوزەرێین و بە گریمانە وەریبگرین، كە دەنگدان و ھەڵبژاردنی مشەخۆران و سەروەران مافی تاك بێت، ئەوا بە ھەمان لۆجیك پێویستە بایكۆتكردنی ھەڵبژاردنیش، مافی ڕەوا و بێچەندوچوونی تاك ھەر كۆمەڵگەیەك بێت !

ھەر بەپێی ئازادی ڕواڵەتییانەی دەنگدان و ھەڵبژاردن و ئەوەی كە بەپێی ھەژماری دانیشتووان، سندووقەكانی دەنگدان دیاریدەكرێن و ھەژماری نوێنەران [پارلەمانتاران] دیاریدەكرێت، ئەوا ھەروا كە دەنگدەران مافی ئەوەیان ھەیە، كۆمەڵێك دەسەڵاتخواز و مشەخۆر بخەنە سەر كورسییەكانی پارلەمان، ھەرواش دەنگنەدەران مافی ئەوەیان ھەیە، ئەو كورسییانەی، كە بە ھەژماری دەنگی ئەوانەوە پەیوەستن و دەنگیان پێنەدراوە، بە خاڵی بھێڵنەوە و بۆشایی لە دەسەڵاتی سەرووخەڵكیدا دروستبكەن ! ئایا دێمۆكراسی پارلەمانی لە لانكەیەوە تا دوا وڵاتی پارلەمانیكراو، بواری پەیڕەوكردنی مافی دەنگنەدەران دەدات؟ ئەگەر وەڵامی لایەنگرانی دێمۆكراسی پارلەمانی ئەوەیە، كە ھەر كەس بەشدارینەكات و ئەو ھەلە لەدەستبدات و مافی بڕیاردانی نییە، ئەوا ئەو وەڵامە ئەوە دەسەلمێنێت، كە دێمۆكراسی پارلەمانی لە باشترین باردا پووچترین خەونی مرۆڤی ناھوشیارە و لە خراپترین باریشدا ئامرازی بەدەسەڵاتگەییشتنی كۆمەڵێك [دەستەبژێری ڕامیار] مشەخۆر و دەسەڵاتخوازە و مافی دەنگدان، ھەمان ڕۆڵی ئێسقانێكی ڕوتاوەی ھەیە، كە قەسابێك فڕێیدەدداتە بەردەم سەگێك بۆ پاسەوانیكردنی خۆی !

تا ئێرە، نە سیستەمی سەروەریی و مشەخۆریی دەستەبژێری ڕامیار دەتوانێت دێمۆكراسی [فەرمانڕەوایەتی گەل] بێت و نە دەنگدان؛ ماف و ئازادییە و نە پارلەمانتاران؛ خزمەتكاری كۆمەڵگەن و نە ھەموو تاكەكان؛ دەنگنەدەران لە بەرامبەر دەنگدەران یەكسانن و نە دەنگدەران؛ كار و فەرمانڕەوایەتی پاش ھەڵبژاردن دیاریدەكەن !

سەرەنجام نە دێمۆكراسی پارلەمانی ئەوەیە، كە تاكی ژێردەست و بێبەش خەونی پێوەدەبینێت و  نە مافی دەنگدانیش دەستكەوتی مێژوویی چەوساوانە و نە دروشمی مافی دەنگدان بۆ ھەمووان لە ھیچ سەردەمێكدا شۆڕشگێڕانە بووە ! چونكە لە كاتێكدا كە دەنگدانی گشتی لێدانبووە لە شان و شكۆی ئاخاكان و بەگەكان و خانزادەكان، ھاوكاتیش ئامرازێك بووە بۆ سەركەوتنی بۆرجوا شارییەكان بەرەو دەسەڵات و بەرتەییی [ﺇمتیاز] بووە بۆ دەستەبژێرە ڕامیارەكان و لەو نێوەشدا ڕۆڵی تاكی جوتیار و كرێكار و زەحمەتكێش؛ ڕۆڵی مێگەل بووە بۆ ڕەوایەتییدان بە شوانەیی ڕامیارەكان و ھیچی دیكە ! بەداخەوە لەنێو بزاڤی سۆشیالیستییدا، وردەبۆرجوازی خۆشباوەڕ بە دێمۆكراسی پارلەمانی، لە پاش تێكشكانی ڕاپەڕینی پاریس [كۆمونە] و لەباربردنی ڕاپەڕینی ئۆكتۆبەری ١٩١٧ەوە، توانیوویەتی ھەژموونی ئایدیۆلۆجی خۆی لەسەر وێرانەی تێكشكانی بەرەی شۆڕش دابنێت و پووچگەرایی “مافی دەنگدانی گشتی” لە سایەی دێمۆكراسی پارلەمانیدا، بە دەستكەوتی مێژوویی ھەژماربكات ! بەبۆچوونی من، كاتی ئەوە ھاتووە، كە ئەو پووچگەراییە بخرێتە خانەی تەرسەقولی ڕامیارییەوە و ڕادیكاڵانە وەڵامی پاگەندەكەرانی بدرێتەوە.

ئەی چارە، ئایا بایكۆت بە تەنیا دەتوانێت چارەسەربێت ؟ ئایا ھەموو بایكۆتكردنەكان ھاوئامانج و ھاوڕەوت و ھاوئاراستەن؟

وەك دەزانین، لە سیستەمی ھەڵبژاردنی نوێنەرایەتییدا، ئەوەی كە بە “دێمۆكراسی” ناسێنراوە، سەرەتا دەنگدان و ھەڵبژرادنیش وەك خۆھەڵبژرادن، پابەندی بوونی پێگەی باڵای ئابووریی و كۆمەڵایەتی و بڕێكی دیاریكراو سامان و سەرمایە بووە، ھەروەك چۆن ئەمڕۆكە خۆھەڵبژاردن بۆ ھەمووان لەبار و بواردراو نییە، ھەرواش جاران، دەنگدان و ھەڵبژاردن، تەنیا مافی كەمایەتی خۆشگوزەران و ساماندار و سەرمایەداربووە .

ھەروا كە دەنگدان و دیاریكردنی سەروەرێك بەھۆی نەبوونی ھوشیاریی شۆڕشگێڕانەوە لەلایەن بندەستانی كۆمەڵگەوە وەك مافێك وێناكراوە و چەندین دەھە و تەنانەت سەدەش تێكۆشانی بۆ كراوە و سەرەنجامیش ئەو گاڵتەجاڕییەی بەرھەمھێناوە، كە ئەمڕۆكە كۆیلانی سەرمایەداری بۆ بەدەسەڵاتگەیاندنی سەروەرانیان سنگی یەكدی ھەڵدەدڕن، ھەرواش بایكۆتی ناھوشیارانە ناتوانێت ھەنگاوێك بەرەو پێشەوەمان بەرێت، چونكە بە یاساكانی سەروەریی ڕامیاران و سەرمایەداران، كورسییە دەنگپێنەدراوەكانی پارلەمان، بەسەر براوەكانی گاڵتەجاریی نوێنەرایەتییدا دابەشدەكرێن. لەبەرئەوە تەنیا بایكۆتكردنی ئازادیخوازانە تەنیا بە ئەڵتەرناتیڤەوە دەتوانێت گۆڕان دروستبكات و پایەكانی سیستەمی سەركوت و نایەكسانی و نادادوەریی مۆلەقبكات !

لەبەر ڕۆشنایی ئەو وانە مێژووییانەدا، كە بەرەنجامی خەبات و پێكدادانی چەند سەدەی ژێردەستان و سەروەران بوون ، ئەوڕۆكە بایكۆتكردنیش جۆر و ئامانجی جیاوازی بزووتنەوە كۆمەڵایەتی و ڕامیارییەكانی لەخۆگرتووە؛ بۆ نموونە چەپ بە گلەییكردن لە مەرجەكانی خۆكاندیدكردن، بۆ قۆستنەوەی دەنگی ناڕەزایەتی تاكە دەنگنەدەرەكان، دروشمی بایكۆتكردن بەرزدەكاتەوە، زۆرێك لە ناڕازییانی نائومێد وەك نادەربەستییەك بایكۆتی دەنگدان دەكەن، لە بەرامبەر دوو دەستەی یەكەم و دووەمدا، دەستەیەك لە ناڕازییانی ھوشیار و ئازادیخواز، ئامانجدارانە و بە ئەڵتەرناتیڤەوە بایكۆتی دەنگدان دەكەن؛ دەنگدان ڕەتدەكەنەوە، لەبەرئەوەی كە ھیچ ناگۆرێت، نەك لەبەرئەوەی كە خۆیان كاندیدناكەن یا بواری بەشداری كایەی پارلەمانیان پێنادرێت، كە ئەوڕۆكە چەپ بە ھەموو جۆر و ناو و پاگەندەكانییەوە، گلەیی لە جۆری كاندیدكردن و جۆری ھەڵمەتی ھەڵبژاردن و جۆری بەشداریكردنی دەسەڵات ھەیە، نەك لە خودی گاڵتەجاڕییەكە، كە ھەڵبژاردنی خراپە لە خراپتر !

ئەوەی ئەوڕۆكە لە ھەرێمی كوردستاندا دەگوزەرێت، ھەرسێ دەستەكەی لە ھەناوی خۆیدا پەروەراندووە و ھەر یەكە لە ڕوانگەی خۆیەوە خەریكە ھەڵوێستگیریی دەكات؛ ناسیونالیستانی ناڕازی، تەنیا گرفتیان لە بەرامبەر دەسەڵاتداران و ھەڵبژرادنەكاندا ئەوەیە، كە گەندەڵن و بواری ئەوان لە سەروەربووندا نەدراوە و پارتە زلھێزەكان، دەسەڵات و پارلەمانیان قۆرخكردووە و  ئەڵتەرناتیڤیان نوێنەرایەتی نیئۆلیبرالیزمە لە ھەرێمی كوردستاندا، كە لە باشترین باردا دەیانەوێت دێمۆكراسی پارلەمانی لە ھەرێمی كوردستاندا بگەیێنە ئاستی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریكا.  لەبەرامبەر ئەوانیشدا چەپ و باڵەكانی لەسەر بنەمای ھەمان وردەگیریی ناسیونالیستەكان لە گەندەڵیی و قۆرخكردنی دەسەڵات و پارتە زلھێزەكان، لەو بڕوایەدان لە ھەڵبژرادنی [خۆیان واتەنی “عادیلانە”]دا ئەوان باشترین ئەڵتەرناتیڤ دەبن بۆ سەروەران و لە سایەی سەروەریی ئەواندا كۆیلەكانی كۆمەڵگە شاد و خۆشگوزەران دەبن و تەنیا دروشمێك كە چەپ لە دروشم و گلەیی ناسیونالیستەكان جیادەكاتەوە، دروشمی تەرسەقوڵاوی “جیایی ئایین لە دەوڵەت”ە [كاتێكی دیكە بە وردی دەگەڕێمەوە سەر ئەو پووچگەراییە ئایدیۆلۆجییە]، كە بێجگە لە كاوێژككردنەوەی ئایدیۆلۆجیی و دروسكردنی خۆشباوەڕیی لەتوانادابوونی (جیایی دەوڵەت لە ئایین) و نیشاندانی فریوكارانەی، ئەوەی كە گوایە ئەو دوو دوومەڵەی مێژووی مرۆڤایەتی [ئایین و دەوڵەت] لەتەك یەكدیدا ناكۆكن، ھیچی دیكەیان نەخستووەتە سەر پاگەندەی ناسیونالیستەكان و ھیچ جیاوازییەكان لەمەڕ چۆنیەتی ڕێكخستنی كۆمەڵگە و بنەمای ئابووریی و  پەیوەندییەكانی بەرھەمھێنان و دابەشكردن و بەرێوەبردن و ژیان و تەنانەت ئازادی تاكیش نییە !

بەبۆچوونی من، بایكۆتی ئازادیخوازانە لە ڕوانگەی ڕەتكردنەوەی دەسەڵاتی سەرووخەڵكییەوە، ناتوانێت ھەڵمەتێكی چەند ڕۆژەیی پێش دەنگدانەكان بێت و بەبێ ڕەتكردنەوەی سیستەمە چینایەتییەكە وەك گشتێك و میكانیزمەكانی و پایە سەرخانییەكانی كە پیرۆزیی ئایین و دوڵەت و دێمۆكراسی پارلەمانی و پایە ئابوورییەكانی؛ خاوەندارێتی تایبەت و كاریكرێگرتە، بایكۆتكردن ناتوانێت ھەنگاوێك كۆمەڵگە بەرەوپێشەوە بەرێت و خۆھوشیاریی تاك بۆ بایكۆتكردنی ھەڵبژاردنی خراپ لە خراپتر، لە ڕەوتی خەباتی شۆڕشگێڕانەی ڕێكخراو و سەربەخۆدا سەرھەڵدەدات. ھەروەھا كار و خەبات و چالاكی سۆشیالیستە ئازادیخوازەكان بۆ بایكۆتكردن و ڕەتكردنەوەی دێمۆكراسی پارلەمانی لە یەكەم ڕۆژی پاش بردنەوە و سەروەربوونی كۆمەڵێكی دیكە لە مشەخۆرانی ڕامیار تا دەگاتە ڕۆژی پێش خولی داھاتووی ھەڵبژاردن، دەستپێدەكات و ڕەتكردنە و بایكۆتكردنی ملدان بە سەروەریی چینایەتیی، تەنیا دەربڕین و ناڕەزایەتی زارەكی و دەنگنەدان نییە، بەڵكو یاخیبوونە لە سەراپای كۆیلەبوونمان؛ ھەر لە جۆری خواردن و پۆشاك و نیشتەجێبوون و كاركردن و پەیوەندی كۆمەڵایەتی و گوفتار و ڕەفتار و كولتوورمان تا دەگاتە بەرھەمھێنان و دابەشكردن و بەڕێوەبردن، دەگرێتەوە و بەبێ ھەنگاونانی كردەیی لە ھەموو بوارە ھونەریی و كولتووریی و ئابووریی و كۆمەڵایەتییەكان و پێشنیاركردن و جێخستنی ئەڵتەرناتیڤی سەربەخۆ و ئازادیخوازانە لەو بوارانەدا، پاگەندەی بایكۆتكردن دەچێتە خانەی فرەبڵێیی بێكردەوەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و چەنەبازیی ڕامیاران بۆ خۆناساندن وەك سەروەری باش !

لەبەرئەوە، پێویستە سۆشیالیستە ئازادیخوازەكان بە پێشنیاركردن و جێخستنی دێمۆكراسیی ڕاستەوخۆ، [كە ھەر لە كۆنەوە ئەڵتەرناتیڤی چەوساوان بووە لە بەرامبەر دێمۆكراسی داراكان (دێمۆكراسی پارلەمانی)دا] ھەر ڕۆژە و لە نێوەندی ژیان و كار و  خەباتی ڕۆژانەدا لە كۆڕ و كۆمەڵە كۆمەڵایەتییەكانیاندا لە گوند و گەڕەك و كارخانە و فێرگە و فەرمانگە و شارەكاندا، ھەنگاو بە ھەنگاو پیادەبكەن، بەوەی بۆ چارەسەری پرسە كۆمەڵایەتیی و ئابوورییەكانیان لە شوێنی كار و ژیانیاندا كۆبوونەوەی گشتی ڕێكبخەن و ڕێكخراوەی سەربەخۆ پێكبھێنن و دەست بۆ پرۆژەی ھەرەوەزیی كۆمەڵایەتی و ئابووریی بەرن و گروپ و ڕێكخراوە خۆجێی و جەماوەرییە سەربەخۆكانی خۆیان دوور لە ھەژموون و پیلانی پارت و فەرمانڕەوایان پێكبھێنن و كەرتە كشتوكاڵیی و پیشەسازییەكان، زەوی بە زەوی و كارگە بە كارگە لە دەسەڵاتداران و سەرمایەداران بستێننەوە و بەكردەوە و لە كەتواری ژیانی ڕۆژانە و كۆمەڵایەتییدا پێویستنەبوون و زیانبخشبوونی دەسەڵات و فەرمانڕەوایی سەرووخەڵكی و دێمۆكراسی پارلەمانی و  گاڵتەجاڕیی ھەڵبژاردنی سەروەر و مشەخۆری باش، بخەنەڕوو  و بیسەلمێنن !

بەكورتی بایكۆتكردن بە مەبەستی پاگەندەی ڕامیاریی و قۆستنەوەی ھەلپەرستانەی ناڕەزایەتی جەماوەر بەرامبەر پارتەكان و دەسەڵاتداران نییە، بەڵكو بریتییە لە كاری بەردەوام و ڕاستەخۆ لەسەر ڕای گشتی بە ئامانجی گێڕانەوەی متمانەی تاك بە ھێز و توانای خۆی و كارایی یەكگرتنی ئەو ھێز و توانایە. بایكۆتكردن تەنیا كاری چەند ڕۆژێك نییە، بەڵكو كولتوورییكردنەوەی متمانەی كۆمەڵایەتی تاكە بەخۆی و یەكێتی چینایەتی و ھێزی ئازادیخوازانەی خۆی و ھاودەردەكانی، پرۆسێسێكی درێژخایەنی چەند ساڵەیە، كە لە دوای ھەڵبژاردنەكانەوە دەستپێدەكات و لە ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەكاندا بە ھەڵمەتێكی دژەتەوژم، سەنگەربەندیی كۆمەڵایەتی ژێردەستان بەڕووی دەسەڵاتی ڕامیاریی و ھەوڵی دەسەڵاتخوازانەی ڕامیارەكاراندا ھەڵدەخرێنێت و  یەكدەخات. لەبەرئەوە بۆ بەئامانجگەییشتنی وەھا كار و چالاكییەك، پێویستە لە خۆمانەوە، لە نێوەندی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانمانەوە، لە شوێنی كار و خوێندن و ژیانمانەوە، لە خەبات و ناڕەزایەتی ھەر ڕۆژەمانەوە، لە دەركەوتنی ھەر ساتەی ڕووی ڕاستەقینەی درۆی پارلەمانتارەكانەوە، لە پیادەركردنی ھەر ڕۆژەی یاسا دژە جەماوەرییەكانەوە، ھەنگاوی ئامانجدارانە بۆ ھەڵخرانی ھێزی دژەتەوژم بۆ نۆرەی داھاتووی ھەڵبژاردنەكان بنێین و ھەر ساتە و لە ھەموو بوارێكی كۆمەڵایەتییدا، دێمۆكراسیی ڕاستەوخۆ (خۆبەڕێوەبەرایەتی گەلیی / ڕێكخستنی كاروبارەكانی ژیانمان بەخۆمان و لەنێو خۆمان و لەلایەن خۆمانەوە) پیادەبكەین و بیكەینە بەردی بناخەی كولتووری ھەرەوەزیی كۆمەڵایەتیی، بەمەبەستی بەرەنگاریی و ڕێگرییكردن لە تەشەنەی ڕامیاری [وەك نەخۆشییەكی ھاوچەرخی كۆمەڵایەتی] لە پەیوەندی و ژیانی كۆمەڵایەتییدا، بیكەینە بناخەی ڕێكخستنی ھەموو پەیوەندییە تاكەكەسیی و كۆمەڵییەكانمان، بەواتایەكی دیكە كۆمەڵایەتییكردنەوەی ھەموو ئەو پرسانەی، كە لەلایەن پارتەكان و دەسەڵاتدارانەوە بە پلانڕێژیی نێوەندە جیھانییەكانی نیئۆلیبرالیزمەوە، ڕامیاریی كراون و دەكرێن و دەخرێنە دەستی كەمینەیەكی سەرووخەڵكییەوە.

بێجگە لە بایكۆتی ھەڵبژاردنی خراپ لە خراپتر، چ ڕێگەیەكی دیكە بۆ ڕزگاربوون لە سەروەریی ھەیە؟

بێجگە لە بایكۆتی ھەڵبژاردنی خراپ لە خراپتر، چ ڕێگەیەكی دیكە بۆ ڕزگاربوون لە سەروەریی ھەیە؟

چەوساوەی دەنگدەر؛ هاوچینانی خۆشباوەڕ بە سەرۆكی باش و دێمۆکراتی پارلەمانی !

وا جارێكی دیكە، پاش خەروارێك لە ئەزموونی خۆیی و ھاودەردەكانمان لە گۆشەكانی دیكەی جیھاندا، مانگی سێپتەمبەری ٢٠١٣ ھەرێمی كوردستان دەبێتەوە مەیدانی نواندنی گاڵتەجاریی ھەڵبژاردن و خۆشباوەڕكردن و چاوەڕوانھێشتنەوەی بندەستانی ناھوشیار  بەوەی دەنگدان بە دەستەیەكی دیكە و براوەبوونی دەسەڵاتخوازانێكی دیكە، بەرھەمەكەی ئەوە دەبێت، كە ئێمەی چەوساوە بە درێژایی تەمەن و فەرمانڕەوایی میرایەتییەكان، لە خەیاڵی خۆماندا وەك سیمبولێك بۆ ئازادی و یەكسانی و دادپەروەریی ئافراندوومانە و بەرجەستەمانكردووە !

بەڵام ھەردەم كەتوار و بەرەنجامی ڕووداوەكان لە بەرامبەر خۆزگە و خەونی ڕەوای پێشینانمان و ئێمەدا شتێكی دیكەی جیاواز و تەواو پێچەوانە بووە و ئەگەر ئاڵوگۆڕێكی ڕواڵەتی لە ناو و  شوناسی نەتەوەی سەروەراندا ھەبووبێت، ئەوا تەنیا تا ئەو جێیە بڕیكردووە، كە تاك لەبەردەم پاگەندەی ڕامیاران و پارتەكانیان و دەسەڵاتخوازاندا خۆشباوەڕ و دۆشداماو مابێتەوە.

ئەگەر بە سەرنجدانێكی خێرا ئاوڕ لە مێژووی ئەو ڕەوت و ئاراستە ڕامیارییانەی، كە لە بەرامبەر داگیركەردا پاگەندەی ئازادی و یەكسانی و دادپەوەریییان كردووە، تەنیا بە سەرەنجامێكی نەخوازراو دەگەین؛ گۆڕینی دەموچاوی ستەمكاران و پاراستن و گواستنەوەی ئامرازەكانی چەوسانەوەمان بووە، بە سەروەركردنی چەند پارت و سەرۆكێكی دیكە، وەك لە هەرێمی كوردستاندا دیتمان، جێگەی پارتی بۆرجوازی عەرەب، چەند پارتێكی بۆرجوازی كورد گرتییەوە و ئەوانەی كە تا دوێنێ سیخوڕ و بەكرێگیراوی بۆرجوازی عەرەب بوون، دەستبەجێ لەلایەن نوێنەرانی بۆرجوازی كورد (بەرەی كوردستانیی)ەوە كرانە “چەكداری شۆڕشگێڕ” و دەزگە سیخوڕیی و پۆلیسی و سوپاییە تیكشكاوەكانی ڕژێمی بەعس، چێكرانەوە  و بۆ سەركوتی ناڕەزایەتییەكانی جەماوەر خرانەوەگەڕ؛ وەك سەركوتی مانگرتن و ناڕەزایەتی كرێكارانی كارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجە، ناڕەزایەتی خەڵكی هەڵەبجە لە ساڵیادی ٢٠٠٦دا، سەركوتی ناڕەزایەتییەكانی ناوچەی سۆران و كەلار و ڕانیە و سەركوتی ناڕەزایەتییەكانی ١٧ی شوبات ..تد، ئەمانە سەرەنجامی خەونی خۆشباوەڕانەی تاكی چەوساوەی كوردبوون بە پارتە بۆرجوازییەكان و فەرمانڕەوایەتی و دەوڵەتی نەتەوەیی و  دێمۆكراسی پارلەمانی و تاوەكو تاكی چەوساوە بەو دێوجامانە خۆشباوەڕبێت، هەر ئاوا لە خوێنگەوزاندنی خەونەكان بەردەوام دەبێت !

 وەك ھەموو جارەكانی دیكە لە هەرێمی كوردستانی ژێر سایەی دەسەڵاتی بۆرجوازی كورد، دیسانەوە بە گاڵتەجاری ھەڵبژرادنی خراپ لە خراپتر، ھەڵبژاردنی (جەنەڕاڵی لیبراڵ!) لەبەرامبەر (سەرۆكی دیكتاتۆر!)، ھەڵبژاردنی نوێنەرانی باڵی بازاری بەڕەڵا لە بەرامبەر باڵی قۆرخكەری بازاری بۆ سەرانی پارت، ھەڵبژاردنی یەكێك لە چەوسێنەرانمان بۆ ماوەیەكی دیكە تاكی ناڕازی ناهوشیار خۆشباوەڕدەكەنەوە، ئەمە ئەو گاڵتەجارییەیە، كە لە سەرتاسەری جیھاندا لە چوارچێوەی لیبرالترین دەوڵەت و لە چوارچێوەی كۆنەپارێزترین و دیكتاتۆرترین دەوڵەتدا، بەناوی مافی دەنگدان و ھەڵبژرادنی نوێنەرەوە بەڕێدەخرێت، كە تیایاندا چ بە فریودان یا بە زۆری چەك لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە ئێمەی چەوساوە و بێدەسەڵات دەكێشنە پای سندووقەكانی بڕیاردان لەسەر ئەوەی كێ چەوسێنەر و شوانەمان بێت، كێ مافی بڕیاردانی كۆیلەتی ئێمەی ھەبێت، كێ چارەنووسی خۆمان و منداڵان و نەوەكانمان دیاریبكات، كێ مشەخۆری بەری ڕەنجی كار و بەرھەمھێانمان بێت، كێ سزادەر و كێ پاسەوانی زیندانمان بێت !

ئازادیخوازان، یەكسانیخوازان، دادپەروەرییخوازان، ئێمە [ئەناركیستەكان] بێجگە لەوەی كە لە ھەموو جێیەك و لە ھەموو سەردەمێكدا دژی بەشداری دەنگدان و خۆھەڵبژرادنین و بەردەوام لە ھەموو وڵاتاندا بەڕووی ھەڵبژاردنی سەروەراندا كەمپەینی دژی دەنگدان بەرپادەكەین، لێرەدا بە دیاریكراوی لەم ھەڵبژاردنە گاڵتەجارییەی دەسەڵاتداران و دەسەڵاتخوازانی هەرێمی كوردستاندا، لەبەر دوو ھۆ، بۆ بایكۆتكردنی و دژوەستانەوە بانگەواز دەكەین:

ھۆی یەكەم، لە ڕوانگەی ھزر و ئایدیای ئازادیخوازیی (ئەناركی)ەوە، سیستەمی ڕامیاریی بەگشتی و سیستەم و پێكھاتەی قوچكەیی (ھیرارشی) بەدیاریكراویی؛ چ پاشایەتی و ئیسلامی و دیكتاتۆری و تاكپارتیی بێت یا دێمۆكراتی پارلەمانی (فرەپارتیی)، سیستەمی كۆیلەكردنی مرۆڤە و ھەموو ھەوڵ و تەقەلایەك لەسایەیدا، تەنیا بۆ كۆیلەڕاگرتنی ئێمەی ژێردەستە و بەرھەمھێنەرە، لەپێناو مسۆگەركردنی خاوەندارێتی تایبەتی و قازانجی كەمینەیەكی سەرمایەدار و زەمیندار و دەستەبژێری ڕامیار!

ھەر لەبەرئەوە ھەڵبژرادن و دەنگدان  لە سیستەمێكدا كە لەسەر بنەمای سەروو و خوار، سەروەر و ژێردەست، دارا و نەدار، بەرھەمھێنەر و مشەخۆر، فەرماندەر و فەرمانبەر دامەزرابێت، بێجگە لە مافی ھەڵبژاردنی چەند مشەخۆرێك وەك نوێنەر و چەوسێنەرێك وەك سەرۆك و شوانە، ھیچ بڕیاردان و مافێكی سەرەتایی بۆ ئازادانە ژیان و خۆبەڕێوەبردن نەھێشتووەتەوە. لەبەرئەوە، ئێمەی ژێردەستە لەجیاتی خۆشباوەڕیی و چاوەڕوانی ئەوەی كە دەسەڵاتخواز و چەوسێنەرێكی بەبەزەیی و بەویژدان پەیداببێت و ئازادی و مافمان بۆ بگێرێتەوە، پێویستە خۆمان بە پشتبەستن بە ویست (ئیرادە) و یەكگرتوویی ھێز و توانای خۆمان، لە شوێنی ژیان كار و خوێندن و فەرماندا، ڕێكخراوە سەربەخۆكانی خۆمان، گروپە خۆجێییەكانی خۆمان لەسەر بنەمای كۆبوونەوەی گشتی و بڕیاردانی بە كۆمەڵ و جێبەجێكردنی گشتی، ڕێكخستن و پایەكانی دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ [كە ھەزاران ساڵ پێش ئێستا لە گوند و شار و كۆمەڵگە ئازادە بێدەوڵەتەكاندا پەیڕەوی لێكراوە و ژیانی ئازادانەی لەسەر ڕێكخراوە] پێكبھێنین و كۆمەڵگە بۆ شۆڕشی كۆمەلایەتی ھەڵخڕێنین و ھەر ئێستا دوور لە دەستتێوەردانی گروپ و كەسە ڕامیارەكان، ھەرەوەزییە ئابووریی و كۆمەڵایەتییەكانمان لە كێڵگە و كارخانە و گەرەكەكان و گوندەكاندا پێكبھێنین و كاروبار و  شێوەی ژیان و بەرھەمھێنانی كۆمەڵگەكانمان سەربەخۆ لەلایەن خۆبەڕێوەبەرایەتییەكانی خۆمانەوە بەڕێوەببرێن و دەستی فەرمانڕەوایی بۆرجوازی كورد و عیراق و پارتە ڕامیارە بەرھەڵستكارەكانیش لە تێكدانی ژیان و ئاساییش و دروستكردنی دوژمنایەتی نەتەوەیی و ئایینی و ڕەگەزیی و نەژادیی و خێڵەكیی، كۆتابكەین.

ھۆی دووەم، ئەگەر لەژێر كارایی میدیای بەناو سەربەخۆ و “ئەهلی” و پارت و ڕامیارە دەسەڵاتخوازەكاندا بەو سەرەنجامە گەیشتوون، كە لێپرسراوێك، مەلایەك، باڵێك لە دەرەوەی دەسەڵات و لەنێو پارلەماندا خەریكە هەرایەك دژی پاوانگەریی دەسەڵات و چەپاوڵی سامان و داهاتی كۆمەڵگە بەڕێدەخات و لە بەرامبەردا ئەڵتەرناتیڤی بۆ دیكتاتۆریی سەرۆك، خۆشباوەكردنی تاكی چەوساوەی ناهوشیارە بە سەرۆكی باش و خەریكی ڕازاندنەوە و خۆشباوەڕكردنمانە بە چەپاوڵی بازارئازاد؛ بەوەی یەكسانی هەل و ماف بۆ هەمووان مسۆگەردەكات، وەها هەوڵێك بێجگە لە فریودان و بزوواندنی ئارەزووی ناهوشیارانە و خۆشباوەڕانەی تاكی ناهوشیار هیچی دیكە نییە. چونكە بە كردەوە بازارئازاد لە ئۆروپا چەپاوڵی سامان و داهاتی كۆمەڵگەیە لەلایەن چەن كۆمپانییایەكی جیهانخۆرەوە بە پاڵپشت و پارێزگاریی دەوڵەت سیستەمی پارلەمانی و لە هەرێمی كوردستانیشدا بە درێژایی دوو دەهە چەپاوڵی سامان و داهاتی هەرێمی كوردستان لەلایەن كۆمپانیای پارتەكانەوە [نۆكان و كۆڕەك و  كۆمەلێكی دیكەوە] نوێنەرایەتی هەمان بازارئازادی نیئۆلیبراڵ بووە وەك پێشمەرج و زەمینەسازیی بۆ هەڵئاوسانی دەیان و سەدان ملیاردلێر و ملیۆنێری یەك شەو و ڕۆژە و هەروەها فەرمانڕەوایەتی هەرێم وەك نوێنەری ڕەوت و تەوژمی نیئۆلیبراڵ و كۆمپانییە جیهناخۆرەكانی، هەر هەمان كاریان ئەنجامداوە، كە جەنڕاڵەكانی لیستی نەوشیروانییەكان، ژێرەكی بەڵێنیان بە داگیركەرانی عیراقداوە؛ پێداویستی وەها ئاڵوگۆڕێك بۆ سیستەمی جیهانی نیئۆلیبراڵ و كۆمانییە جیهانخۆرەكان، تەنیا دوورخستنەوەی مەترسی هوشیاربوونەوەی چەوساوانی ئەم هەرێمەیە بەرامبەر پاوانگەریی و چەپاوڵگەریی نیئۆلیبرالیزم و بازارئازادەكەی و ئامادەكردنی ئەڵتەرناتیڤی گونجاوە بۆ كاتی پێوێست، كە لەم ساتەی هەرێمی كوردستاندا، پاش لاوازبوونی دەسەڵاتی قەرەقوشیانەی(ینك) و (پدك، مەگەر تەنیا لیستی نەوشیروانییەكان و مەلا هاوپەیمانەكانیان، بتوانن پاوانگەریی و چەپاوڵگەریی زلهێزەكان و كۆمپانییە جیهانخۆرەكانی ئەمەریكا و ئەمەریكا مسۆگەر بكەن و خۆگرتنی بزووتنەوە كۆمەڵایەتییە سەربەخۆكان و ئەگەری شۆڕشی كۆمەڵایەتی دوور بخەنەوە !

ئەگەر دوو دەهە گاڵتەجاریی دێمۆكراسی پارلەمانی و ناكامی چاوەڕوانی سەرۆكی باش و دەركەوتنی دیوی ڕاستەقینەی  دێوجامەی بەهەشتی نەتەوەیی، ھێشتاكە نەبوونەتە بڕواپێھێنەر بەوەی، كە نابێت بە گاڵتەجاری ھەڵبژاردن و دەنگدان خۆشباوەربین، ئەوا چوونەپای دەنگدان و چەندبارەكردنەوەی ھەمان ھەڵە، كە ھەموو جارێك سەرەنجامەكەی كۆیلەتركردنەوەی خۆمانە، ھەڵەیەكی مێژووی چەندبارە دەكەینەوە و بێجگە لە درێژبوونەوەی تەمەنی نەگریسی دەسەڵاتداری مشەخۆران، ھیچی دیكەی بەرھەمنەھێناوە و ناھێنێتەوە !

ھاوڕێیانی ئازادیخواز و یەكسانیخواز و دادپەروەیخواز، ئەگەر خوازیاریت لێدانێك لە سیستەمی سەركوت و مشەخۆریی سەرمایە بدەیت، ئەگەر خوازیاری كۆتاییپێھاتنی گاڵتەجاریی ھەڵبژاردنی خراپ لە خراپتری، ئەگەر خوازیاری كۆتاییپێھاتنی زیندان و ئەشكەنجە و سێدارە و ترس و ڕاونانیت، ئەگەر خوازیاری لاوازكردنی پایەكانی ھەڵاواردنی ڕەگەزیی و ئایینی و نەژدادی و نەتەوەییت، ئەگەر خوازیاری بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی ئازاد و سەربەخۆ و یەكسان و دادپەروەریت، دەی ئیتر كاتی ئەوە ھاتووە لەجیاتی چوونە دەنگدان و ھەڵبژرادنی خراپ لە خراپتر، لەجیاتی خۆشباوەڕیی بە سەرۆكی باش و دێمۆكراسی پارلەمانی، كاتی ئەوە ھاتووە بڕوا و متمانەمان بە ھێز و توانای یەكگرتووی جەماوەریی خۆمان ھەبێت و چۆن لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان و مانگرتنەكانی چەند ساڵی ڕابوردوودا نیشانماندا، ھەر ئێستا كاتی ئەوەیە، كە بە مانگرتنی گشتی، خەباتی نافەرمانی مەدەنی، بە خۆڕێكخستنی جەماوەریی و كۆمەڵایەتی لە گەڕەك و گوند و كێڵگە و كارخانە و فێرگە و فەرمانگەكاندا پایەكانی سیستەم و دەوڵەتی چینایەتی لاوازبكەین و بەڕێوەبەرایەتی سەربەخۆی خۆمان بكەینە ئەڵتەرناتیڤی سیستەمی سەروەریی و مشەخۆریی دێمۆكراتی پارلەمانی و تیئۆكراسی [فەرمانڕەوایی ئایینی] و دیكتاتۆریی تاكپارتیی.

بۆ پێشەوە بەرەو بایكۆتی ھەڵبژاردن و دەنگدانەكان

بۆ پێشەوە بەرەو پێكهێنانی خۆبەرێوەبەرایەتیی گەلیی لەسەر بنەمای دێمۆكراسیی ڕاستەوخۆ

بۆ پیشەوە بەرەو كۆمەڵگەی ئازاد و یەكسان و دادپەروەر

نا بۆ فەرمانڕەوایی پارت .. نا بۆ دێمۆكراتی پەرلەمانی .. نا بۆ تێئۆكراسی

با ڕۆژی دەنگدان بە مشەخۆران بكەینە ڕۆژی مانگرتنی گشتی و بایكۆتی ھەڵبژاردن و دەنگنەدان

سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان

٢١ی ئۆگوستی ٢٠١٣

نێونه‌ته‌وه‌یی *

نێونه‌ته‌وه‌یی *

 

ن: دانییل گرین

و. له‌ عه‌ره‌بییه‌وه : سه‌لام عارف

نێونه‌ته‌وه‌خوازی** له‌ لۆجیکی بیروباوه‌ڕی فیدریالییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یگرتووه‌، به‌واته‌یه‌کی دیکە له‌ “یه‌کێتییه‌کی مه‌زنی مرۆڤایه‌تی و برایانه‌وه‌” سه‌رچاوه‌یگرتووه‌، (باکۆنین) دیسان له‌سه‌ر یۆتۆبیای بۆرژوازی په‌رده‌هه‌ڵئه‌ماڵێت، واته‌ له‌سه‌ر ئه‌و فیدریالییه‌، که ‌له‌ سۆسیالیستی نیۆنه‌ته‌وه‌یی شۆڕشگێڕه‌وه‌ هه‌ڵنه‌قوڵاوه‌

ته‌ماشاکه‌ن باش دیاره‌، که‌ (باکۆنین) پێش سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆی که‌وتووه ‌و(ئه‌وروپی)ه‌ و داوای دامه‌زراندنی یه‌کێتی وڵاته‌ ئه‌وروپییه‌کان ده‌کات، ئه‌و یه‌کێتییه‌ش به‌تاکه‌ ئامراز ده‌زانێت بۆ”هه‌ڵنه‌گیرسانی جه‌نگی نێوخۆی (ئەهلی) نێوان گه‌لانی ئه‌وروپا” به‌ڵام لەتەك ئه‌وه‌شدا ئه‌و داوای به‌ئاگابوون و سڵکردنه‌وه‌ له‌ فیدرالی نێوان ده‌وڵه‌ته‌کان ده‌کات، له‌وجۆره‌ی که‌ ئه‌مڕۆ هه‌یه‌.

“ده‌وڵه‌تی نێوه‌ندی بیرۆکراتیی هه‌روه‌ها سه‌ربازیی با به‌ناویش کۆماری بێت، ناتوانێت به‌نیازێکی پاکه‌وه‌ بچێته‌ نێو کۆنفیدراڵییه‌کی جیهانییه‌وه‌، پێکهاته‌ی ده‌وڵه‌تێكی له‌و چه‌شنه، واته‌‌ (نێوه‌ندی بیرۆکراتیی سه‌ربازی) به‌ شاراوه‌یی بێت یان به‌ ئاشکرا، دژی ئازادییه‌ له ‌ناوه‌وه‌ی وڵات، ده‌ستبه‌رداری بانگه‌وازی جه‌نگخوازی نابێت، مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی مه‌زنه‌  له‌سه‌ر دراوسێکانی، په‌یمانبه‌ستن لەتەك ده‌وڵه‌تێکی ئاوا کۆنخوازدا (خیانه‌ته‌ له‌ شۆڕش) .

به‌بێ  له‌نێوبردنی ڕێکخستنی کۆنی له‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌، که ‌له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتسه‌پێنی و داپڵۆسین سه‌قامگیره‌، ئەستەمە یه‌کێتی ده‌وڵه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌وروپا ببێته‌ مایه‌ی دروستبوونی یه‌کێتی ده‌وڵه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانی جیهان، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه‌، له‌ باری شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تییدا له‌ وڵاتێك، وڵاته‌کانی دیکە به‌ هه‌مان بیروباوه‌ڕه‌وه‌ چاویلێده‌که‌ن و ڕاده‌په‌ڕن، تا خۆیان له‌  فیدریالییه‌کی شۆڕشگێڕدا ببیننه‌وه‌، به‌بێئه‌وه‌ی  گوێ به‌ سنووره‌کانی نێوان ده‌وڵه‌ته‌کانی ئێستا بده‌ن، نیونه‌ته‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای جیابوونه‌وه‌ و مافی چاره‌نووس ڕاوه‌ستاوه‌، واته‌ ده‌بێت  تاك – ناوچه ‌- هه‌رێم – نیشتمان، مافی ڕه‌های ببێت، تا بتوانێت چاره‌نوسی خۆی دیاریبکات، له‌ هاوبه‌شیکردندا یان هاوبه‌شینه‌کردن، لەتەك کێ گه‌ره‌کییه‌تی ین نه‌یگه‌ره‌که‌، هه‌روه‌ها دە‌بێت مافی به‌جێهێشتنی هاریکاریکردنی، مسۆگەرکراوبێت، به‌بێ گیۆدان به‌وه‌ی که‌ پێیده‌ڵێن مافه‌ مێژوییه‌کان یان خۆگونجاندن لەتەك وڵاته‌ دراوسێکاندا “مافی یه‌کگرتنی ئازاد یان جیابوونه‌وه‌ی ئازاد، گرنگتریین مافی ڕامیارییه ‌و له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌ دێت، گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وا کۆنفیدرالی نێوه‌ندێتییه‌کی پۆشه‌‌”.

ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی ئازادیخوازه‌کان، نه‌ جیابوونه‌وه‌خوازییەوەیە‌ و نه‌ گۆشه‌گیرخوازییەوە، نه‌خێر به‌پێچه‌وانه‌وه‌ “ئازادیخوازه‌کان له‌و بڕوایه‌دان، ئه‌و کاته‌ی مافی جیابوونه‌وه‌ ده‌چه‌سپێنرێت، ئه‌و  کاته‌  جیابوونه‌وه ڕوونادات و یه‌که‌ نیشتمانییه‌کان له ‌به‌ڵای داپڵۆسین و درۆی مێژوویی دووده‌بن، واته‌ جیابوونه‌وه‌ زاده‌ی داپڵۆسین و درۆی مێژوویی نابێت و ئه‌و کاته‌ ئه‌و یه‌کانه ‌”به‌هێزتر و به‌ به‌هه‌متر ده‌بن ئەستەمە‌ هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه‌”.

به‌رله‌وه‌ی (لینین) و کۆنگره‌ ده‌ستپێکه‌کانی نیۆنه‌ته‌وه‌یی سێیه‌م ئاڕاسته‌ی خۆیان بگۆڕن و ببنه‌ نێوه‌ندچی ده‌سه‌ڵاتگه‌را و ئیمپریالیزمێکی په‌چه‌پۆش، ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی (باکۆنین)یان قه‌رزکرد و کردیانه‌ بنه‌مای ڕامیاریی ستراتیجی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان دژی کۆلۆنیالیزم.

**************

په‌ڕاوێز

* بابه‌تی سیازده‌ی به‌شی ( گه‌ڕان به‌ دوای کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوودا)، له‌ په‌ڕتووکی (التحرریة من العقیدة الی الممارسة، دانییل غیرین)

** به‌ بیروبۆچوونی من ” له‌‌یه‌کچوونی خه‌باتی خۆبه‌خۆیی زه‌حمه‌تکێشانی وڵاتان” باشتریین ده‌ربڕیینه‌ له‌ نیۆنه‌ته‌وه‌خوازی، که‌م نیین ئه‌وانه‌ی که‌ به‌یه‌کگەییشنی چه‌ند (سه‌رێکی هۆشمه‌ندی نمره‌ یه‌ک)ی ئێره ‌و ئه‌وێ به‌ نیۆنه‌ته‌وه‌خوازی ده‌زانن، به‌ بیروڕای من ئا ئه‌مه‌یان زیاتر له‌ (ئاهه‌نگی یه‌کترناسیین) ده‌چێت، له‌وه‌ی که‌ له‌ نێو نه‌ته‌وه‌خوازیی کرێکاران بچێت، تکایه‌ بڕواننه‌ به‌ڵگه‌نامه‌کانی نیونه‌ته‌وه‌یی دووه‌م و سێهه‌م و  چواره‌می ئێستای ترۆتسکیه‌کان- و.ك

Bêcge le baykotî hellbjardinî xrap le xraptir, çi rêgeyekî dîke bo rizgarbûn le serwerîy heye ?

Bêcge le baykotî hellbjardinî xrap le xraptir, çi rêgeyekî dîke bo rizgarbûn le serwerîy heye?

Çewsawey dengder; hawçînanî xoşbawerr be serokî baş û dêmokratî parlemanî !

Wa carêkî dîke, paş xerwarêk le ezmûnî xoyî û hawderdekanman le goşekanî dîkey cîhanda, mangî sêptemberî 2013 herêmî kurdistan debêtewe meydanî nwandinî galltecarîy hellbjardin û xoşbawerrkirdin û çawerrwanhêştnewey bindestanî nahuşyar  bewey dengdan be desteyekî dîke û brawebûnî desellatixwazanêkî dîke, berhemekey ewe debêt, ke êmey çewsawe be drêjayî temen û fermanrrewayî mîrayetîyekan, le xeyallî xomanda wek sîmbulêk bo azadî û yeksanî û dadperwerîy afrandûmane û bercestemankirduwe !

Bellam herdem ketwar û berencamî rûdawekan le beramber xozge û xewnî reway pêşînanman û êmeda ştêkî dîkey cyawaz û tewaw pêçewane buwe û eger allugorrêkî rwalletî le naw û  şunasî netewey serweranda hebûbêt, ewa tenya ta ew cêye brrîkirduwe, ke tak leberdem pagendey ramyaran û partekanyan û desellatixwazanda xoşbawerr û doşdamaw mabêtewe.

Eger be serincdanêkî xêra awrr le mêjûy ew rewt û araste ramyarîyaney, ke le beramber dagîrkerda pagendey azadî û yeksanî û dadpewerîyyan kirduwe, tenya be serencamêkî nexwazraw degeyn; gorrînî demuçawî stemkaran û parastin û gwastnewey amrazekanî çewsaneweman buwe, be serwerkirdnî çend part û serokêkî dîke, wek le herêmî kurdistanda dîtman, cêgey partî borcwazî ‘ereb, çend partêkî borcwazî kurd girtîyewe û ewaney ke ta dwênê sîxurr û bekrêgîrawî borcwazî ‘ereb bûn, destbecê lelayen nwêneranî borcwazî kurd (berey kurdistanîy)ewe krane “çekdarî şorrşigêrr” û dezge sîxurrîy û polîsî û supayye tîkişkawekanî rjêmî be’s, çêkranewe  û bo serkutî narrezayetîyekanî cemawer xranewegerr; wek serkutî mangirtin û narrezayetî krêkaranî kargey çîmentoy taslluce, narrezayetî xellkî hellebce le sallyadî 2006da, serkutî narrezayetîyekanî nawçey soran û kelar û ranye û serkutî narrezayetîyekanî 17î şubat ..tid, emane serencamî xewnî xoşbawerraney takî çewsawey kurdibûn be parte borcwazîyekan û fermanrrewayetî û dewlletî neteweyî û  dêmokrasî parlemanî û taweku takî çewsawe bew dêwcamane xoşbawerrbêt, her awa le xwêngewzandinî xewnekan berdewam debêt !

wek hemû carekanî dîke le herêmî kurdistanî jêr sayey desellatî borcwazî kurd, dîsanewe be galltecarî hellbijradnî xrap le xraptir, hellbjardinî (cenerrallî lîbrall!) leberamber (serokî dîktator!), hellbjardinî nwêneranî ballî bazarî berrella le beramber ballî qorixkerî bazarî bo seranî part, hellbjardinî yekêk le çewsêneranman bo maweyekî dîke takî narrazî nahuşyar xoşbawerrdekenewe, eme ew galltecarîyeye, ke le sertaserî cîhanda le çwarçêwey lîbraltirîn dewllet û le çwarçêwey koneparêztirîn û dîktatortirîn dewlletda, benawî mafî dengdan û hellbijradnî nwênerewe berrêdexrêt, ke tyayanda çi be frîwdan ya be zorî çek lelayen desellatdaranewe êmey çewsawe û bêdesellat dekêşne pay sindûqekanî birryardan leser ewey kê çewsêner û şwaneman bêt, kê mafî birryardanî koyletî êmey hebêt, kê çarenûsî xoman û mindallan û newekanman dyarîbkat, kê mşexorî berî rencî kar û berhemhêanman bêt, kê szader û kê pasewanî zîndanman bêt !

Azadîxwazan, yeksanîxwazan, dadperwerîyixwazan, ême [enarkîstekan] bêcge lewey ke le hemû cêyek û le hemû serdemêkda djî beşdarî dengdan û xohellbijradnîn û berdewam le hemû wllatanda berrûy hellbjardinî serweranda kempeynî djî dengdan berpadekeyn, lêreda be dyarîkrawî lem hellbjardne galltecarîyey desellatdaran û desellatixwazanî herêmî kurdistanda, leber dû ho, bo baykotkirdnî û dijwestanewe bangewaz dekeyn:

Hoy yekem, le rwangey hzir û aydyay azadîxwazîy (enarkî)ewe, sîstemî ramyarîy begşitî û sîstem û pêkhatey quçkeyî (hîrarşî) bedyarîkrawîy; çi paşayetî û îslamî û dîktatorî û takpartîy bêt ya dêmokratî parlemanî (frepartîy), sîstemî koylekirdnî mrove û hemû hewll û teqelayek lesayeyda, tenya bo koylerragirtnî êmey jêrdeste û berhemhênere, lepênaw msogerkirdnî xawendarêtî taybetî û qazancî kemîneyekî sermayedar û zemîndar û destebjêrî ramyar!

Her leberewe hellbijradin û dengdan  le sîstemêkda ke leser bnemay serû û xwar, serwer û jêrdest, dara û nedar, berhemhêner û mşexor, fermander û fermanber damezrabêt, bêcge le mafî hellbjardinî çend mşexorêk wek nwêner û çewsênerêk wek serok û şwane, hîç birryardan û mafêkî seretayî bo azadane jyan û xoberrêwebirdin nehêştuwetewe. Leberewe, êmey jêrdeste lecyatî xoşbawerrîy û çawerrwanî ewey ke desellatixwaz û çewsênerêkî bebezeyî û bewîjdan peydabbêt û azadî û mafman bo bgêrêtewe, pêwîste xoman be piştbestin be wîst (îrade) û yekgirtûîy hêz û twanay xoman, le şwênî jyan kar û xwêndin û fermanda, rêkixrawe serbexokanî xoman, grupe xocêyyekanî xoman leser bnemay kobûnewey giştî û birryardanî be komell û cêbecêkirdnî giştî, rêkxistin û payekanî dêmokrasî rastewxo [ke hezaran sall pêş êsta le gund û şar û komellge azade bêdewlletekanda peyrrewî lêkrawe û jyanî azadaney leser rêkixrawe] pêkbihênîn û komellge bo şorrşî komelayetî hellixrrênîn û her êsta dûr le destitêwerdanî grup û kese ramyarekan, herewezîye abûrîy û komellayetîyekanman le kêllge û karxane û gerekekan û gundekanda pêkbihênîn û karubar û  şêwey jyan û berhemhênanî komellgekanman serbexo lelayen xoberrêweberayetîyekanî xomanewe berrêwebbirên û destî fermanrrewayî borcwazî kurd û ‘îraq û parte ramyare berhellistkarekanîş le têkdanî jyan û asayîş û drustkirdnî dujimnayetî neteweyî û ayînî û regezîy û nejadîy û xêllekîy, kotabkeyn.

Hoy duwem, eger lejêr karayî mîdyay benaw serbexo û “ehlî” û part û ramyare desellatixwazekanda bew serencame geyiştûn, ke lêprisrawêk, melayek, ballêk le derewey desellat û lenêw parlemanda xerîke herayek djî pawangerîy desellat û çepawllî saman û dahatî komellge berrêdexat û le beramberda ellternatîvî bo dîktatorîy serok, xoşbawekirdnî takî çewsawey nahuşyare be serokî baş û xerîkî razandnewe û xoşbawerrkirdinmane be çepawllî bazarazad; bewey yeksanî hel û maf bo hemuwan msogerdekat, weha hewllêk bêcge le frîwdan û bzuwandinî arezûy nahuşyarane û xoşbawerraney takî nahuşyar hîçî dîke nîye. Çunke be kirdewe bazarazad le orupa çepawllî saman û dahatî komellgeye lelayen çen kompanîyayekî cîhanxorewe be pallpişt û parêzgarîy dewllet sîstemî parlemanî û le herêmî kurdistanîşda be drêjayî dû dehe çepawllî saman û dahatî herêmî kurdistan lelayen kompanyay partekanewe [nokan û korrek û  komelêkî dîkewe] nwênerayetî heman bazarazadî nîolîbrall buwe wek pêşmerc û zemînesazîy bo hellawsanî deyan û sedan milyardilêr û milyonêrî yek şew û roje û herweha fermanrrewayetî herêm wek nwênerî rewt û tewjimî nîolîbrall û kompanîye cîhnaxorekanî, her heman karyan encamdawe, ke cenrrallekanî lîstî newşîrwanîyekan, jêrekî bellênyan be dagîrkeranî ‘îraqdawe; pêdawîstî weha allugorrêk bo sîstemî cîhanî nîolîbrall û komanîye cîhanxorekan, tenya dûrxistnewey metrisî huşyarbûnewey çewsawanî em herêmeye beramber pawangerîy û çepawillgerîy nîolîbralîzm û bazarazadekey û amadekirdnî ellternatîvî guncawe bo katî pêwêst, ke lem satey herêmî kurdistanda, paş lawazbûnî desellatî qerequşyaney(înk) û (pidk, meger tenya lîstî newşîrwanîyekan û mela hawpeymanekanyan, bitwanin pawangerîy û çepawillgerîy zilhêzekan û kompanîye cîhanxorekanî emerîka û emerîka msoger bken û xogirtnî bzûtnewe komellayetîye serbexokan û egerî şorrşî komellayetî dûr bxenewe !

Eger dû dehe galltecarîy dêmokrasî parlemanî û nakamî çawerrwanî serokî baş û derkewtinî dîwî rasteqîney  dêwcamey beheştî neteweyî, hêştake nebûnete birrwapêhêner bewey, ke nabêt be galltecarî hellbjardin û dengdan xoşbawerbîn, ewa çûnepay dengdan û çendbarekirdnewey heman helle, ke hemû carêk serencamekey koyletirkirdnewey xomane, helleyekî mêjûy çendbare dekeynewe û bêcge le drêjbûnewey temenî negrîsî desellatdarî mşexoran, hîçî dîkey berhemnehênawe û nahênêtewe !

Hawrrêyanî azadîxwaz û yeksanîxwaz û dadperweyixwaz, eger xwazyarît lêdanêk le sîstemî serkut û mşexorîy sermaye bdeyt, eger xwazyarî kotayîpêhatnî galltecarîy hellbjardinî xrap le xraptirî, eger xwazyarî kotayîpêhatnî zîndan û eşkence û sêdare û tris û rawnanît, eger xwazyarî lawazkirdnî payekanî hellawardinî regezîy û ayînî û nejdadî û neteweyît, eger xwazyarî binyatnanî komellgeyekî azad û serbexo û yeksan û dadperwerît, dey îtir katî ewe hatuwe lecyatî çûne dengdan û hellbijradnî xrap le xraptir, lecyatî xoşbawerrîy be serokî baş û dêmokrasî parlemanî, katî ewe hatuwe birrwa û mitmaneman be hêz û twanay yekgirtûy cemawerîy xoman hebêt û çon le narrezayetî û xopîşandan û mangirtnekanî çend sallî raburdûda nîşanmanda, her êsta katî eweye, ke be mangirtnî giştî, xebatî nafermanî medenî, be xorrêkxistinî cemawerîy û komellayetî le gerrek û gund û kêllge û karxane û fêrge û fermangekanda payekanî sîstem û dewlletî çînayetî lawazbkeyn û berrêweberayetî serbexoy xoman bkeyne ellternatîvî sîstemî serwerîy û mşexorîy dêmokratî parlemanî û tîokrasî [fermanrrewayî ayînî] û dîktatorîy takpartîy.

Bo pêşewe berew baykotî hellbjardin û dengdanekan
Bo pêşewe berew pêkhênanî xoberêweberayetîy gelîy leser bnemay dêmokrasîy rastewxo
Bo pîşewe berew komellgey azad û yeksan û dadperwer

Na bo fermanrrewayî part .. Na bo dêmokratî perlemanî .. Na bo têokrasî
Ba rojî dengdan be mşexoran bkeyne rojî mangirtnî giştî û baykotî hellbjardin û dengnedan

Sekoy enarkîstanî kurdistan
21î ogustî 2013

نێوه‌ندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت چۆن كار له‌ ئازادی ده‌كات؟‌

B.2.4 نێوه‌ندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت چۆن كار له‌ ئازادی ده‌كات؟‌

An Anarchist Faq

و: زاهیر باهیر – له‌نده‌ن

هه‌موو چوار (٤) ساڵ جارێك یا شتێكی ئاوا، هەڵبژاردنی چه‌ند بیچمێك (ڕوخسارێکی دیکە) بۆ‌ پایه‌یه‌كی زۆر نێوەندگه‌رایی و ماشێنێكی بیرۆكراسی، بیرۆكه‌ و ئایدیایه‌كی كۆمۆنه‌، پاگەندەی ئەوە دەکات، كه‌ خه‌ڵكه‌ ئاساییه‌كه‌ كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن و سه‌رئه‌نجامیش سەربەستن. له‌ ڕاستیدا ئه‌مه‌ ئایدیایه‌كی درۆزنانه‌یه‌. له‌ هه‌ر سیسته‌مێكی ده‌سه‌ڵات نێوەندگه‌راییدا سه‌رجه‌می خه‌ڵكه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌و ڕامیارییانه‌ی به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێندرێن و ده‌یانگرێنه‌وه،‌ ده‌توانن شتێكی زۆر كه‌م بڵێن یا ڕایه‌كی زۆر كه‌میان هه‌بێت،‌ هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش سه‌ربه‌ستییه‌كانیان زۆر دیاریكراون‌.‌

كاتێكیش كه‌ ده‌وترێت ئه‌م ئایدیایه‌ درۆزنانه‌یه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نه‌ێت، كه‌ جیاوازی له‌نێوان كۆمارێكی لیبراڵ و فاشستی و یاخود پاشایه‌تیدا، نییه‌. ئه‌مه‌ زۆر له‌وه‌ به‌دووره‌. ده‌نگدان سه‌ركه‌وتنێكی گرنگه‌ كه‌ له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ سه‌ندراوه‌، بێگومان ئه‌مه‌ش، پێشنیارێك نییه بۆ ئەناركیسته‌كان، تاكو  ئاوا بیربكه‌نه‌وه‌ كه‌ سۆشیالیزمی ئازادیخواز تەنیا له‌ ڕێگەی ده‌نگدانی گشتییه‌وه، براوه‌ته‌وه‌، یاخود هه‌ر له‌و ڕێگەیه‌وه‌ به‌ده‌ستده‌هێنرێت. زۆر له‌وه‌ به‌دووره‌. ئه‌مه‌ی كه‌ وترا، تەنیا ئه‌وه‌ هه‌ڵده‌هێنجێت كه‌ هه‌لی‌ هه‌ڵبژاردنی فه‌رامانڕه‌واكه‌ت له‌وه‌ی كه‌ به‌سه‌رتدا ده‌سه‌پێنرێت، هه‌نگاوێك له‌پێشتره‌. له‌وه‌ش زیاتر، لێره‌دا بۆ ئه‌وانه‌ی  بواری هه‌ڵبژاردنی فه‌رمانڕه‌وایه‌كیان هه‌بێت، لۆجیك‌ ئه‌وه‌ به‌رچاوده‌گرێت ،  كه‌ به‌ بێ بوونی ئه‌و یه‌كه‌شیان بتوانیت، بژیت.‌

 

به‌هه‌رحال، كاتێك ئاوا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، كه‌ له‌ ده‌وڵه‌تێكی دیمۆكرسیدا، خه‌ڵكی  سه‌روه‌ره‌، له‌ ڕاستیدا ئه‌مه‌ ئاوا نییه‌ و نه‌یار ده‌بێت به‌ ده‌سه‌ڵاتی و كۆنترۆڵی كاروبار و فەرمانی خۆی ده‌داته‌ ده‌ستی كه‌مینه‌یه‌كی كه‌م. بەواتایه‌كی دیکە ئازادی، تەنیا ده‌بێته‌ یا ده‌هێنرێته‌ ئاستی ئه‌گه‌ری “هه‌ڵبژاردنی فه‌رمانڕه‌واكان”. هه‌موو 4 ساڵ یا  5 ساڵێك هه‌ر كه‌س ده‌سه‌ڵاتی پێبدرێت ” له‌ دانانی یاسادا له‌ هه‌ر بوارێكدا،بڕیاره‌كانی ده‌بنه‌ یاسا” [Kropotkin, Words of a Rebel, p. 122 and p. 123]

له‌ چه‌ند وشه‌یه‌كی دیکەدا، دەنگ بۆ نوێنه‌رایه‌تی دیمۆكراسی‌ ” ئازادی و سه‌ربه‌ستی ” نییه‌ ، هه‌روه‌ها ” خۆبەڕێوەبردن و خۆخۆفەرمانڕەوایی”ش نییه. ئه‌وه‌ی كه‌ ڕووده‌دات، سه‌باره‌ت به‌ ده‌سه‌ڵاتدانە‌ به‌ کەسانێكی كه‌م، كه‌ له‌ دواییدا به‌ناوی تۆوه‌ به‌خراپی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كه‌ن. ناوهێنانی ئه‌وه‌ به‌ هه‌ر شتێكی دیکە، شتێكی بێواتایه‌. كه‌واته‌ كاتێك كه‌ ڕامیاره‌‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن، تاكو به‌ناوی ئێمەوە‌ فه‌رمانڕه‌وایی بكه‌ن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت، كه‌ ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی کەسانێك‌ ده‌كه‌ن، كه‌ ده‌نگیان بۆ داون، هه‌روه‌كو جار لە دوای جار ده‌ركه‌وتووه‌  “نوێنه‌رایه‌تی‌”یەكانی  فەرمانڕەوایەتییەکان (حكومه‌ته‌كان) به‌خۆشییه‌وه‌ ده‌توانن ده‌نگی زۆرینه‌ فه‌رامۆشبكه‌ن، هه‌ر له‌ هه‌مان كاتیشدا به‌ شان و باڵی”دیمۆكراسی “دا هەڵدەدە‌ن ، ئالێره‌دا ده‌بینین كه‌‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان چه‌ند به‌خراپ به‌كارده‌هێنرێت،  (لێره‌دا پارتی نوێی كرێكارانی بریتانیا له‌كاتی داگیركردنی عیراقدا باشترین نمووونه‌یه‌). هه‌ڵبژاردنی ڕامیاره‌كان بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ، یا 5 ساڵ، مافی ئه‌وه‌یان ده‌داتێ، ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت بیكه‌ن، ده‌توانن بیكه‌ن، لێره‌دا ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌بێت، كه‌ ئه‌و كۆنترۆڵه‌ جه‌ماوه‌رییه‌ له‌ ڕێگەی كارتی ده‌نگدانه‌وه‌ له‌ سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردندا زۆر گرانه‌ كه‌ كاریگه‌ربێت، یا هه‌تا واتایەكیشی هه‌بێت.‌

له‌ ڕاستیدا ئه‌م “دیمۆكراسییه‌‌” هه‌میشه واتە هەڵبژاردنی ڕامیاره‌‌كان، ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ ئۆپۆزیسیۆن بووندا شتێك ده‌ڵین و له‌ کارگێریی (فەرمانڕەوایی)دا پێچه‌وانه‌كه‌ی پیادەده‌كه‌ن. ڕامیاره‌كان له‌ باشترین باردا، له‌ كاتێكدا كه‌ بۆیان ده‌ستده‌دا‌، مانیفێستی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان فه‌رامۆشده‌كه‌ن و له‌ خراپترین باریشدا پێچه‌وانه‌كه‌یمان پێده‌ناسێنن. ئه‌مه‌ جۆرێكه‌ له‌ “دیمۆكراسی ” كه‌ له‌ سایه‌یدا به‌ سه‌ده‌ها هه‌زار کەس ده‌توانێت ناڕه‌زایی دژی ڕامیارییه‌كان ده‌رببڕن، به‌ڵام تەنیا ئه‌وه‌ ده‌بینن، كه‌ چۆن ” نوێنه‌ره‌كانیان” له‌ فەرمانڕەوایەتیدا، به‌ئاسانی فه‌رامۆشیانده‌كەن ( هاوكاتیش ده‌بینن كه‌ چۆن نوێنه‌ره‌كانیان خۆیان ده‌چه‌مێننه‌وه‌ و دڵنیایی ده‌سه‌ڵات و قازانجی كۆمپانیا گه‌وره‌كان، ده‌كه‌نه‌وه‌ ،كه‌ ماندووانه‌ دروشمه‌كانیان و بانگه‌وازه‌كانیان بۆ ده‌نگده‌رانیان ئەوەن،‌ كه‌ پێویسته‌ چۆن سكیان بجه‌ڕێنن). له‌ باشترین باردا ده‌توانرێت ئه‌وه‌ بوترێت فەرمانڕيەوایەتییە (حكومه‌ته)‌ دیمۆكراسییه‌كان مه‌یلی سه‌ركوتكردنیان كه‌متره‌ تاكو ئه‌وانی دیكه‌یان ، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی به‌دوادا نایه‌ت كه‌ ئازادی له‌به‌رچاو بگرن.

نێوەندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت واتە دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ بارودۆخێك كه‌ ئازادی، سه‌ربه‌ستی، له‌ ته‌سكبوونه‌وه‌دا بێت.

هه‌موو فۆرمه‌ قوچكه‌ییەکان (هیرارشییەکان)، هه‌تا ئه‌وانه‌ش كه‌ خه‌ڵكه‌كانی سه‌روه‌ش به‌ هه‌ڵبژاردن شوێنیان گرتوه‌، ده‌سه‌ڵات و نێوەندگه‌رییان تیادا ده‌بینرێت. ده‌سه‌ڵات له‌ نێوەند ( یاخوود له‌ سه‌ره‌وه‌) چڕبووه‌ته‌وه‌ ، خوودی ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌رهه‌م ده‌هێنێت، كه‌ ” گروپێك له‌سه‌ر گروپێكی تر ڕاوه‌ستاوه‌ و به‌خۆشییه‌وه‌ ده‌ژێت، بەبێ ئه‌وه‌ی چاودێری و لێپرسینه‌وه‌ی لێبكرێت و  له‌ خه‌ڵكانی پله‌كانی خواره‌وەش‌ به‌ده‌رن ” [P. J. Proudhon, quoted by Martin Buber, Paths in Utopia, p. 29]

هه‌ڵبژێراوان، ئه‌وانه‌ی له‌ پله‌ی باڵادان، ده‌توانن ئه‌وه‌ بكه‌ن، كه‌ پێیانخۆشه،‌ هه‌ر وه‌كو له‌ هه‌موو بیرۆكراسییەكدا زۆربه‌ی بڕیاره‌ گرنگه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی كه‌ هه‌ڵنه‌بژێرراون، ده‌درێن . ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌گه‌یه‌نێت ده‌وڵه‌تی دیمۆكراسی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه‌، كه‌ هه‌یه‌:

” له‌ ده‌وڵه‌تێكی دیمۆكراسیدا هه‌ڵبژاردنی فه‌رمانڕه‌وایان له‌لایه‌ن ئه‌وه‌ی كه‌ پێیده‌ڵێن زۆرینه‌ی ده‌نگ، فێڵ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندێكه‌ كه‌ یارمه‌تی تاكه‌كان ده‌دات، تا‌ بڕوا بەوە بكه‌ن كه‌ كۆنترۆڵی بارودۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ن. ئه‌وان خه‌ڵكانێك هه‌ڵده‌بژێرن، كه‌ ئەرکەكانیان بۆ جێبەجێبکەن، هه‌روه‌ها مسۆگەریی ئه‌وه‌ش نییه‌، كه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌مان (دەنگدەران) ده‌یانه‌وێن، جێبەجێبکرێن. ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌ده‌نه‌ کەسانی هه‌ڵبژێراو، مافی ئه‌وه‌یان ده‌ده‌نێ، كه‌ ئاره‌زووه‌كانی خۆیان نه‌ك هی ده‌نگده‌ران له‌ژێر هێزی هه‌ڕه‌شه‌دا بچه‌سپێنن. هه‌ڵبژاردنی تاكه‌كان بۆ په‌ڕله‌مان وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌، كه‌ هەڵبژێرێكی كه‌می سه‌ركووتكه‌ره‌كه‌تت بدرێتێ.  په‌ڕله‌مانتا‌ری دیمۆكراسی له‌ كڕۆكدا فه‌رمانڕه‌وایه‌كی ئۆلیگاركییه‌، كه‌ له‌ سایه‌یدا جه‌ماوه‌ر بڕواپێده‌هێنرێت، كه‌ ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بده‌ن به‌ ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مان، تاکو‌ ئه‌وه‌ بكات، كه‌ خۆیان (ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مان) به‌باشی ده‌زانن” [Harold Barclay, Op. Cit., pp. 46-7]

سروشتی نێوەندگه‌رایی، ده‌سه‌ڵاتدانه‌ به‌ كه‌مایه‌تی‌، نوێنه‌رایه‌تی دیمۆكراسی بناخە‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م نوێنه‌رانه‌یه‌‌تییه، كه‌ ده‌نگده‌ران، ده‌یخولقێنن و کەسانی دیکە بۆ فه‌رمانڕه‌اواکردنی خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن.‌ ئه‌مه‌ش یارمه‌تی هیچ شتێك نادات، بێجگه‌ له‌ هێنانه‌كایه‌ی باروودۆخێك، كه‌ سه‌ربه‌ستی تیایدا له‌ مه‌ترسییدا ده‌بێت … ده‌نگدانی گشتی ” ڕێگر نابێت له‌ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له‌ ڕامیاره‌‌كان، بەرتەریداره‌كان، كه‌ له‌ ڕاستیدا ئه‌مه‌ له‌ یاسادا نییه،‌ كه‌چی ئه‌م لیژنه‌یه به‌ته‌واوی خۆیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی‌ی كاروباره‌كانی گه‌ل ته‌رخانده‌كه‌ن ، كۆتاییش ده‌بێته‌‌‌ جۆرێك له‌ ئه‌رستۆكراتی ڕامیاریی یاخوود ئۆلیگاركی ” [Bakunin, The Political Philosophy of Bakunin, p. 240]

كه‌واته‌ ئه‌مه‌ش جێگای سه‌رسوڕمان نابێت، به‌وه‌ی كه‌ ” ده‌وڵه‌تێك بخولقێنێت، ده‌سه‌ڵات له‌ فۆرمی دەزگەیەکدا یاسایی بكات، كه‌ له‌ خه‌ڵكی جیابێت، تاكو ڕۆڵ و یاساكان له‌ خولقاندنی به‌رژه‌وه‌ندی جیا جیا بۆ‌ بڕیاردانی ڕامیارییه‌كان له‌ شێوه‌یه‌كی پرۆفێشنا‌ڵیدا ڕێكبخات، بۆ ئه‌مه‌ کەسانێك له‌وانه‌‌ پێویستن ( له‌‌‌ بیرۆكراتییه‌كان، له‌ نوێنەرایەتی به‌رپرسیاره‌كان، كۆمیسا‌ره‌كان، یاسادانه‌ره‌كان، لەتەك سوپا، پۆلیس و له‌م چه‌شنانه‌ن )،‌ كه‌ ئه‌و دەزگەیەی سه‌ره‌وه بن، ‌گه‌رچی ئه‌مه‌‌ له‌ سه‌ره‌تادا ڕه‌نگه‌ لاوازبێت یاخوود چه‌ندێك به‌ نییەتی باشه‌وه بێت‌، سه‌رئه‌نجام ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی خۆی ده‌چه‌سپێنێت”. [Murray Bookchin, “The Ecological Crisis, Socialism, and the need to remake society,” pp. 1-10, Society and Nature, vol. 2, no. 3, p. 7]

كاتێك كه‌ له‌ نێوەندگه‌راییدا بڕیاره‌ ڕامیارییه‌كان ده‌درێنه‌ ده‌ستی ڕامیاره‌‌ پرۆفیشناڵه‌كان، بەڵام لەبەرئەوەی كه‌ له‌ شوێنێكی دیكه‌ نیشته‌جێن، دیمۆكراسی بێواتا، ده‌مێنێته‌وه‌. به‌هۆی نه‌بوونی ئۆتۆنۆمی خۆجێییه‌وه‌، لە فۆرمێكی (پێکهاتەیەکی) ڕامیارییدا کەسەکان له‌ یه‌كتری دادەبڕێن و بێبه‌شده‌بن،‌‌ تاكو لەو ڕێگەیەوە ڕامیارە پیشەییەکان بتوانن بۆ لێدوان و مشتومڕكردن و بڕیاردان له‌نێوان خۆیاندا له‌سه‌ر كێشه‌كان و له‌به‌رچاوگرتنی گرنگییان گردببنه‌وه‌ و‌ بەیەكەوە بن. ‌هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر بناخە‌ی سروشتیانه‌، نانێوەندگه‌رایی گروپه‌كان، نین‌، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش وه‌ستاندنی ئەم هەڵبژاردنە‌، ده‌بێته‌ پرسێك. ئالێرەدا تاك  تەنیا “ده‌نگێكی” دیکەیە‌ له‌نێو جەماوەره‌كه‌دا ” ده‌نگده‌رێكی ڕامیارییه‌ و شتێكی زیاتر نییه. به‌ڕێنه‌كردن و په‌یڕه‌ونه‌كردنی ئۆتۆنۆمی و پێداگرتن لەسەر هەڵبژاردنی هاوچەرخ و بناخە‌ی ده‌ستووری هه‌ڵبژاردنی هەنووكەیی ” ئامانجی ئه‌مه‌ له‌ ئامانجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ژیانی ڕامیاریانه‌ی نێوشار ، ژیانی كۆمۆنه‌یی ( پیكه‌وه‌ژیان) و به‌شه‌كانی دیکە كه‌متر نییه‌، ئه‌مه‌ش ڕێگه‌یه‌كه‌ بۆ‌ وێرانكردنی هه‌ر هه‌موو شاره‌وانییه‌كان و ئۆتۆنۆمی ناوچه‌كان، بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ پێشه‌وه‌چوونی ده‌نگدانی گشتی” [Proudhon, quoted by Martin Buber, Op. Cit., p. 29] ‌

گه‌رچی هاووڵاتییان  به‌هۆی ئه‌و ستراكتورانه‌ی كه له‌ سه‌ره‌وه‌ ڕاگه‌یه‌ندراون،‌ ڕێگەیان پێدەدرێت له‌ ئاوه‌ڵاكردنه‌وه‌ی خۆیاندا (ده‌ربڕینی ڕا و ویستیان-و.ک)، كه‌چی له‌بری ئه‌و ڕاده‌ربڕین و خۆکردنه‌وه‌یه‌ ،‌ ده‌سه‌ڵاتیان لێده‌سێنرێته‌وه‌، به‌ڵام گه‌ر له‌ نێوەندگه‌رایی ده‌وڵه‌تدا بگه‌ڕێینه‌وه‌ سەر برۆدۆن، ئه‌و ده‌ڵێت  “هاووڵاتیان  له‌ شاردا ، له‌ ناوچه‌دا، له‌ دیپارتمێنته‌كاندا، كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی نێوەندییه‌وه‌ ده‌ستیبه‌سه‌رداگیراوه‌، هاووڵاتیان خۆیان له‌ سه‌روه‌رێتییان لاده‌ده‌ن و بێبه‌شده‌كه‌ن، ئیدی ئه‌و شوێنانه‌ش شتێك نین، بێجگه‌ له‌ نووسینگه‌لێك نه‌بێت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌وخۆی شالیاره‌كاندا” برۆدۆن به‌رده‌وام له‌سه‌ر قسه‌كانی ده‌بێت و ده‌ڵێت:

“سه‌رئه‌نجامیش هاووڵاتیان، خۆیان هه‌ر به‌زوویی هه‌ستیپێده‌كه‌ن : هاووڵاتیان و شار له‌ هه‌موو ڕێزێك، بێبەشدەكرێن، ڕاووڕوتی‌ ده‌وڵه‌ت زۆر زیادده‌كات، هه‌روه‌ها باری سەرشانی باجده‌ریش قورسترده‌بێت و ده‌گۆڕدرێت، ئیدی ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ فەرمانڕيوایەتی (حكومه‌ت) بۆ خه‌ڵكی دروستكراوه‌ ( واته‌ بۆ پاراستنی به‌رژه‌وندییه‌كانی –و.ک) به‌ڵكو ئەوە خه‌ڵكییه‌، كه‌ بۆ فەرمانڕيوایەتی (حكومه‌ت) دروستكراوه‌. ده‌سه‌ڵات هه‌موو شتێك داگیرده‌كات، هه‌موو شتێك پاوانده‌كات، ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا ده‌گرێت” [The Principle of Federation, p. 59]‌

کەسانێك كه‌ به‌ئاڕاسته‌ (وایانلێکراوه‌ ) فه‌رامۆشكراو‌ن یا گۆشه‌گیر بوون، هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كان دروستناكه‌ن. پرۆسه‌ی كه‌نارخستن ده‌توانرێت له‌ مێژووی ئه‌مه‌ریكادا ببینرێت، بۆ نموونه: لیژنه‌‌ هه‌ڵبژێرراوه‌كان جێگەی  كۆبوونه‌وه‌كانی شاریان گرتۆته‌وه و هاووڵاتیانیش نادەربەستكراون و تەنیا ڕۆڵی ته‌ماشاكه‌رانێك ده‌بینن، كه‌ بێجگە‌ له‌ “ده‌نگده‌ر” زیاتر نابن ( تكایه‌ به‌شی داهاتوو ببینه‌).  بچوككردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان بۆ ده‌نگده‌رێك، به سەختی ده‌بێته‌ نموونەیه‌كی ئایدیال له‌‌ ” ئازادی”، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ هه‌موو ئه‌و گوتارە‌ ورەییانه‌ی، كه‌ ڕامیاره‌كان ده‌رباره‌ی ڕاستی و بەڵگەی ” كۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد” و ” جیهانێكی ئازاد” دەیانهێننەوە … هەروه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌نگدانی هه‌موو 4 ساڵ یاخود 5 ساڵێك به‌ ” ئازادی” بوون یا هه‌تا به‌ ” دیمۆكراسی” بژمێررێت.

به‌گشتی فه‌رامۆشكردن و كه‌نارخستنی خه‌ڵكی، كلیلی میكانیزمی كۆنترۆڵكردنه‌ له‌لایەن ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێكی ڕێكخراوه‌وه. گه‌ر كۆمۆنیتی ئه‌وروپی، به‌ نموونه‌ بهێنینه‌وه, ده‌بینین ” میكانیزمی بڕیار‌ده‌ره‌كان له‌نێو ده‌وڵه‌ته‌ ئه‌وروپییه‌كاندا، ده‌سه‌ڵات له‌ ده‌ستی خه‌ڵكه‌ فه‌رمییه‌كه‌ی وه‌كو (شالیاری ناوخۆ، پۆلیسی كاروباری كۆچه‌ران و سه‌ر سنوور، باج و خزمه‌تگوزاری ئاسایش ) به‌جێده‌هێڵن و‌ له‌ ڕێگەی ژماره‌یه‌كی زۆر گروپی كاركردنه‌وه‌‌، كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت. فه‌رمانبه‌ره‌‌ پله‌داره‌ فه‌رمییه‌كان …. ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی و باڵا ده‌بینن له‌ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنه‌كان له‌نێوان ده‌وڵه‌ته‌ فه‌رمیییه‌ جیاوازه‌كاندا‌. كۆبوونه‌وه‌ لو‌تكه‌ییه‌كانی كۆمۆنیتی ئه‌وروپی كه له‌ 12 سه‌ره‌كشالیاران پێكهاتووه‌‌، لە ڕاستیدا هەموو شتێكیان بۆ ئامادە كراوە و پێشتر له‌سه‌ر بڕیاره‌كان پێكهاتن كراوه‌، تەنها مۆركردنێكی ئەوانی پێویستە، چونكە سه‌رئه‌نجامی ئەو كارانە له لایه‌ن شالیاری نێوخۆ و شالیاری داد و ڕه‌واوه،‌ ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه‌. پاش ئه‌وه‌ی كه‌‌ ئه‌مانه‌ ڕووده‌ده‌ن و تەنیا پاش ئه‌و كاته، له‌ پرۆسه‌ی دەزگا‌كانی خودی فەرمانڕيوایەتی (حكومه‌ت)دا، په‌ڕله‌ماندا خه‌ڵكی لێ ئاگا‌دار ده‌كرێت ( ئه‌ویش زۆر به‌ درێژی نا).” [Tony Bunyon, Statewatching the New Europe, p. 39]

به‌هاتنی فشاری ئابووریی‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌بژێره‌كانه‌وه‌، فەرمانڕەوایەتی (حكومەت)یش له‌ خوودی ده‌وڵه‌ته‌وه ‌ڕووبه‌ڕووی فشار ده‌بێته‌وه‌. ئه‌مه‌ش بە‌هۆی ئه‌و بیرۆكراسییه‌وەیه‌، كە لەنێو خودی نێوەندگەراییەوە‌ (Centralism ) دێت.‌ له‌نێوان ده‌وڵه‌ت و فەرمانڕەوایەتی (حكومه‌ت)دا، جیاوازی هه‌یه‌، ده‌وڵه‌ت پێکهاتەیەكی هەمیشەیی پێكهاتوو‌ له‌ ده‌زگە و دامه‌زراوه‌كانه،‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتێكی بناخە‌یی و به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌ی هه‌یه‌، به‌ڵام فەرمانڕەوایەتی (حكومه‌ت) له‌ ڕامیاره‌‌ جیاوازه‌كان پێكهاتووه‌. ئه‌وه‌ ده‌زگاەكانن‌ ( ده‌زگاە فه‌رمییه‌كانی وه‌كو بانک و ئه‌وانی دیکە) كه‌ به‌هۆی هەمیشەییببوونیانەوە، ‌‌‌ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له‌ ده‌وڵه‌تدا ده‌بیننه‌وه‌، نه‌ك نوێنه‌ره‌كان‌ كه‌ دێن و ده‌ڕۆن. هه‌ر وه‌كو Clive په‌نجه‌ی بۆ ڕاكێشاوه‌ ( كه‌ خۆی پێشتر له‌و ده‌زگایانه‌دا كاریكرده‌وه‌) “ئەركی سیسته‌م‌ێكی ڕامیاریی له‌ هه‌ر وڵاتێكدا سه‌باره‌ت به‌ بنەمای ئابووریی مه‌وجوود لەتەك به‌ستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌سه‌ڵات، له‌ كۆنترۆڵكردن و یاساییكردن و ڕیفۆرمدا، خۆی ده‌بینێته‌وه‌، ‌به‌ڵام نه‌ك ڕیفۆرمی ڕادیكاڵ‌. گه‌وه‌ره‌ترین خۆشباوەڕیی ڕامیاریانه‌ ئه‌وه‌یه،‌ كه وابزانرێت‌ ڕامیاره‌‌كان توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه،‌ كه‌ هه‌رچی گۆڕانێكیان بوێت بیكه‌ن” [quoted in Alternatives, no.5, p. 19]

هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ڵكی فه‌رامۆشبكرێت و په‌راوێزبخرێت، ده‌وڵه‌ت به‌دوایدا نوێنه‌ره‌كانی “شمان” فه‌رامۆش و كه‌نارگیرده‌كات. هه‌روه‌كو چۆن ده‌سه‌ڵات لەلای ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه‌ هه‌ڵبژێرراوه‌، نییه‌ و له‌لای‌ ده‌سته‌یه‌كی بیرۆكراسییه‌‌، ئیدی كۆنترۆڵكردنی جه‌ماوه‌ریانه بۆ ده‌وڵه‌ت‌، بێواتا ده‌مێنێته‌وه‌، وه‌كو باکونین په‌نجه‌ی بۆ ڕاكێشاوه‌ ” ئازادی، سه‌ربه‌ستی ئه‌و كاته‌ ده‌بێت، كاتێك … كه‌ كۆنترۆڵی (جه‌ماوه‌ر) بۆ (ده‌وڵه‌ت) ده‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌م جۆره‌ كۆنترۆڵه‌ بوونی نییه، هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئازادییەکانی خه‌ڵكیش ‌ده‌بێته‌ ناڕاستی ” [Op. Cit., p. 212].

 

نێوەندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌ دەسەلمێنێت، كه‌ كۆنترۆڵی جه‌ماوه‌ریی، بێواتایه‌.

به‌م شێوه‌یه‌ نێوەندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی پەیگیری (جددی) مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ئازادی و خۆشگوزه‌رانی زۆربه‌ی ئه‌و كەسانە‌ی كه‌ له‌ سایه‌یدان.  له‌م باره‌یه‌شەوە باکونین بەرپەرچی “كۆمارییە بورجوازییەكانی” داوەتەوە و وتویەتی‌ ” تا ئێستاش ئێوه‌ ئه‌و ڕاستییه‌‌ ئاساییه‌ به‌دیناكه‌ن، كه‌ له‌ هه‌موو كاتێك و هه‌موو زه‌مینێكدا له‌لایه‌ن ئه‌و ئه‌زموونانه‌وه‌، خراوه‌ته‌ پێشچاو و نیشانیداوه،‌ كه‌ هه‌ر یه‌كێ له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه‌ لە سەرەوە ڕێكخراوه ‌و ڕاوه‌ستاوه‌، له‌ سه‌ره‌وه‌ی خه‌ڵكییه‌‌وه‌ن و به‌پێویستبوون‌‌ سه‌ربه‌ستیان بۆ خه‌ڵكی نەهێشتووە‌ته‌وه‌‌. ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ ڕامیارییه‌ هیچ ئامانجێكی دیكه‌ی نییه‌، بێجگە‌ له‌ ‌پاراستن و به‌رده‌وامدان به‌ چه‌وساندنه‌وه‌ی كاری پڕۆلیتاریا له‌لایه‌ن چینێكی پاوانخوازی ئابوورییه‌وه‌ نه‌بێت، كه‌ له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت دژی سه‌ربه‌ستی خه‌ڵكی، لە ئارادایە” [Bakunin on Anarchism, p. 416]

هه‌ر له‌به‌رئە‌وه جێی سه‌رسوڕمان نییه‌، كه‌ ده‌بینرێت‌ “هه‌ر بەرەوپێشه‌وه‌چوونێك‌ كه‌ بووه‌ …. سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی جیا جیا،‌ بۆ خه‌ڵك كرابێت، له‌وانه‌ ئه‌گه‌ر مافی مرۆڤ به‌ده‌ستهێنرابێت، ئه‌مانه‌ له ڕێگەی‌ هێمنی و لەسەرخۆیی كۆنگرێس و ئاقڵبوونی سه‌رۆكه‌وه‌ یاخوود له‌ ڕێگەی بڕیار و فرمانی دادگای باڵاوه، به‌ده‌ستنه‌هێنراوه‌.  هه‌رچی پێشكه‌وتنێك ( پڕۆگرێس) كه‌ ڕویدابێت ….‌ به‌هۆی چالاكییه‌كانی خه‌ڵكه‌ ئاساییه‌كه‌وه‌، هاووڵاتیانه‌وه‌، ڕوویداوە، بێگومان له‌ ڕێگەی بزووتنەوەی كۆمەڵایەتییه‌وه بووه‌،  نه‌ك له‌ ڕێگەی ده‌ستووره‌وه‌ . ” ئه‌و جۆره‌ دۆكۆمێنتانه‌ی كه‌ ئه‌وانه‌ ده‌سه‌لمێنن، به‌خۆشییه‌وه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ فه‌رامۆشده‌كرێن، چونكه‌ بۆ ئەوان ئاوا باشه‌. نموونه‌یه‌كی ئاشكرا چوارده‌هه‌مین ده‌ستكاریكردنی ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكییه‌، كه‌ هیچ واتایه‌كی نەبوو‌ هه‌تا ئه‌و كاته‌ی‌ كه‌ خه‌ڵكانی ڕه‌شپێست له‌ ساڵانی 1950 و 1960 كاندا له‌ بزووتنەوەیه‌كی جه‌ماوه‌رییدا له‌ خوارووی ئه‌و وڵاته‌دا ڕاپه‌ڕین …. هه‌رچی وشه‌یه‌ك له‌و ده‌ستتووردا هه‌یه‌، ئه‌وان دایاننا، به‌و شێوه‌یه‌ چوارده‌هه‌مین ده‌ستكاری ئه‌م ده‌ستووره‌ بۆ یه‌كه‌م جار  واتابه‌خش بوو” [Howard Zinn, Failure to Quit, p. 69 and p. 73]

 هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت ” كاتێك كه‌ تۆ مافی ده‌ستوورییت هه‌بوو، ئیتر تۆ بە‌كرده‌وه‌ ئه‌و مافانه‌ت هه‌ن‌. پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌: كێ ده‌سه‌ڵاتی ئا له‌و شوێنه‌دا‌ له‌و ده‌قه‌یه‌دا، له‌ده‌ستدایه؟ پۆلیس له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ر له‌ قوتابخانه‌دا، خاوه‌نكار له‌سه‌ر كار. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به‌ ده‌ستوور كاركردن، به‌شه‌ تایبه‌تیییه‌كان، ناگرێته‌وه‌، به‌واتایه‌كی دیکە ده‌ستوور زۆر له‌ ڕاستییه‌كان ناگرێته‌وه‌. كه‌واته‌ یاساكانی ده‌وڵه‌ت سوور نیین یا پەیگیرانە له‌سه‌ر سه‌ربه‌ستییه‌كانمان، پێداناگرن، به‌ڵكو “‌سه‌رچاوه‌ و لابه‌لا‌كردنه‌وه‌ی گیروگرفتی مافه‌ سڤیلییه‌كانمان له‌ كات و ساتی هه‌موو ڕۆژێكدایه‌ ‌…. سه‌ربه‌ستیییه‌ ڕاستەقینه‌كانمان له‌لایه‌ن ده‌ستووره‌وه‌ یاخوود دادگەوه‌ بڕوایان پێناهێنرێت، متمانەیان پێناكرێت، به‌ڵكو به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌ پۆلیس له‌ شه‌قامه‌كاندا بەسەر ئێمەوە هه‌یه‌تی و دادوه‌ره‌ لۆكاڵییه‌كانیش له‌ پشتییه‌وه‌ن. هه‌روه‌ها به‌ ده‌سه‌ڵاتی خاوه‌نكار‌،.. گەر ئێمە هەژار بین له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دەزگە بیرۆكراسییه‌كانی بیمه‌ و به‌هاكانی دیکەی ژیانه‌وه‌یه‌‌،…. له‌لایه‌ن خاوه‌ن زه‌وی و موڵكه‌كانه‌وه‌یه‌، گه‌ر ئێمه‌ كرێچیبین. ئەمانە دەسەڵاتەكانن. “ئه‌م ئازادی و دادوه‌رییه‌” له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و پاره‌وه بڕیارده‌درێت “نه‌ك له‌لایه‌ن یاساكانه‌وه‌. ئه‌مه‌ش په‌نجه‌ بۆ‌ گرنگیی به‌شداری جه‌ماوه‌ریی‌ ڕاده‌كێشێت، بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ هه‌وڵیانه‌” بۆ خولقاندنی ده‌سه‌ڵاتێك دژ به‌ پۆلیس كه‌ کەلەبچە و كوته‌ك و چه‌كیان پێیه‌ . ئه‌مه‌ش كڕۆكی بزووتنەوەكان نیشانده‌دات،  كه‌ چی ده‌كه‌ن: دژه‌ده‌سه‌ڵاتێك ده‌خولقێنن، كه‌ دژه به‌ ده‌سه‌ڵاتێك كه‌ زۆر زۆ‌ر گرنگترە له‌وه‌ی كه‌ له‌ ده‌ستووره‌كه‌دا یا له‌ یاساكاندا ، نوسراوه‌ته‌وه‌”. [Zinn, Op. Cit., pp. 84-5, pp. 54-5 and p. 79]

نێوەندگه‌رایی حه‌زی به‌م جۆره‌ به‌شداریكردنه‌ی جەماوەر‌ نییه‌ و لەنێویدەبات. له‌ سایەی نێوەندگه‌راییدا به‌ ته‌نگه‌وه‌هاتنی كۆمەڵایەتیانه ‌و ده‌سه‌ڵات له‌ هاووڵاتیییه‌ ئاساییه‌كان ده‌سێنرێته‌وه‌ و له‌ ده‌ستی كه‌مینەیەكی ‌كه‌مدا چڕیده‌كاته‌وه‌. سه‌رئه‌نجام‌ سه‌ربه‌ستییه‌كان له‌ هه‌ر مسۆگەرییەكی فه‌رمیدا بن، كاتێك كه‌ خه‌ڵكی ده‌یانه‌وێت به‌كاریانبهێنن، بە كرده‌وه و و كاریگەرانە فەرامۆشدەكرێن، ئه‌مه‌ش هه‌ر كات ده‌سه‌ڵات بیه‌وێت بڕیار لەسەر فەرامۆشكردنیان بدات، ده‌توانێت بیكات. له‌ دواجاردا كه‌ تاكه‌ ته‌ریكه‌كان ڕووبه‌ڕووی هێزی ده‌زگا‌كانی ده‌وڵه‌تی نێوەندگه‌رایی، ده‌بنه‌وه، له‌ پێگه‌یه‌كی لاوازدا ده‌بن. ئه‌وه‌ش ئه‌و ڕێگەیه‌یه،‌ كه‌ ده‌وڵه‌ت بۆ به‌ كه‌مگرتنی ئه‌م جۆره‌ بزووتنەوە جه‌ماوه‌رییانه‌ و ڕێێكخراوه‌كان ده‌یگرێته‌به‌ر ( كه‌ له‌م باره‌دا ده‌وڵه‌ت به‌ره‌و پێشێلكردنی یاساكانی خۆی ده‌ڕوات) .

لای ئەناركیسته‌كان ده‌بێت ئه‌وه  ئاشكرابێت، كه‌ نێوەندگه‌رایی تەنیا مه‌به‌ست له‌ ده‌ڤه‌رێكی نێوەندگه‌رایی ده‌سه‌ڵات له‌ شوێنێكی دیاریكراوی نێوەندگه‌راییدا نییه ‌( وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌ییدا هه‌یه‌، له‌ كاتێكدا كه‌ ده‌سه‌ڵات، له‌لای فەرمانڕەوایەتی (حكومه‌تی) نێوەندییه،‌ كه‌ له‌ شوێنێكی دیاریكراودا چه‌قیبه‌ستووه‌‌)، بەڵكو ئێمه‌ مه‌به‌ستمان له‌ نێوەندگه‌رایی ده‌سه‌ڵاتیشه‌، هه‌تا له‌ چه‌ند ده‌ستێكیشدا. تا ڕاده‌یه‌ك‌ ده‌توانین سیسته‌مێكی وه‌كو فیوداڵیمان هه‌بێت، كه‌ به‌ هۆی ناوچه‌گه‌راییه‌كه‌یه‌وه‌، نێوەندیی نییه‌ (بۆ نموونه‌ پێكهاتووه‌ له‌ چه‌ند خاوه‌نزه‌وی و خاوه‌نموڵكێك، به‌بێ هه‌بوونی ده‌وڵه‌تێكی نێوەندی به‌هێز)، به‌ڵام ‌ده‌سه‌ڵات له‌ چه‌ند ده‌ستێكی خۆجێییدا، چه‌قیبه‌ستووه‌، ( ده‌سه‌ڵات له‌ ده‌ستی چه‌ند خاوه‌نزه‌وی و خاوه‌ن موڵكێكدایه‌، نه‌ك له‌ ده‌ستی گشتی دانیشتوانه‌كه‌دا‌).  نموونه‌یه‌كی دیکە، ده‌توانین ڕامیاری ده‌ستتێوه‌رنه‌دانی سه‌رمایه‌داری به‌تایبه‌ت له‌ بازاڕی ئازاددا، وه‌ربگرین، كه‌ ده‌سه‌ڵاتێكی نێوەندیی لاوازی هه‌یه‌، به‌ڵام  له‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌‌ ئۆتۆكراته‌كان له‌ جێگاكانی كاركردندا پێكهاتووه‌.  ڕزگاربوون له‌  دەسەڵاتی نێوەندی ( وا‌ته‌ ده‌وڵه‌تی نێوەندی له‌ سه‌رمایه‌دارییدا یاخوود شانشینی له‌ فەرمانڕيوایی ڕه‌هاییدا)، به‌ڵام كاتێك ده‌سه‌ڵاتی ده‌زگا خۆجێییه‌كان ( بڵێ كۆمپانیایه‌ك، كارگه‌یه‌كی سه‌رمایه‌دار و خاوه‌نزه‌وی و موڵكه‌كان ) ده‌هێڵرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ دڵنیایی له‌سه‌ر بوونی ئازادی یا به‌ده‌ستهێنانی ئازادی ناكاته‌وه‌. هه‌ر به‌ هه‌مان شێوه‌ش، هەڵوەشاندنەوەی ده‌سه‌ڵاته‌ خۆجێییه‌كان ڕه‌نگه‌ سه‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نێوەندیی به‌هێز بكات، هاوکات ئازادیش لاواز بكات.‌

*******************************************

بۆ خوێندنەوەی بەشەكانی پێشوو،  كرتە لەسەر ئەم بەستەرانەی خوارەوە بكە

بەشی B.2

http://wp.me/pu7aS-1bW

بەشی B.2.1

http://wp.me/pu7aS-1aZ

بەشی B.2.2

http://wp.me/pu7aS-1an

بەشی B.2.3

http://wp.me/pu7aS-1cH

بۆ خوێندنەوەی بابەتی دیكە بە كوردی سەردانی ئەم بەستەرە بكە

www.afaqkurdish.wordpress.com

سەرچاوەی دەقە ئینگلیزییەكە

http://anarchism.pageabode.com/afaq/secB2.html#secb24

ئایدیۆلۆجیاکان لە تێڕوانینی ئەنارکییەکاندا

دۆگماکان مه‌رگ و به‌سته‌ڵه‌ك له‌ جومگه‌کانیاندایه‌ و به‌گشتی چێکراوی چه‌ند “په‌یامبه‌ر”ێکی مردووی ئایینی یا سیکیولاریستن، که‌ په‌یڕه‌وانیان وه‌ك به‌رد له‌ باوه‌ڕه‌کانیان بتیان چێکردووه. ئه‌نارکیسته‌کان ده‌یانه‌وێت مرۆڤی زیندوو، مردووان کفن بکا و بتوانێت درێژه‌ به‌ ژیانی خۆی بدات. مرۆڤی زیندوو ده‌بێت فه‌رمانڕه‌وایی مردووه‌کان بکات، نه‌ك پێچه‌وانه‌وه‌که‌ی. ئایدیۆلۆجییه‌کان دوژمنی سه‌رسه‌ختی بیری ڕه‌خنه‌گرانه‌ و ئازادیخوازین … به‌ په‌رتوکێکی پڕ له‌ فه‌رمان و “وه‌ڵام” له‌ “لێپرسراوه‌تی” و خۆبیرکردنه‌وه‌ دوورمان ده‌خه‌نه‌وه‌! [An Anarchist Faq]

بۆ خوێندنەوەی بابەتی زیاتر لەم بارەوە، کلیکی ئەم بەستەرە بکە http://wp.me/spHbY-1554

پرسیارە بەردوامکراوە ئەنارکیستییەکان

پرسیارە بەردوامکراوە ئەنارکیستییەکان

خوێنەری هێژا،

ئەم پەرتووکۆکەی بەردەستت، بریتییە لە وەرگێڕانی چەند وتارێکی بەشی(A) /یەکەمی، پەرتووکی یا پڕۆژەی [ پرسیارە چەندبارە ئەنارکیستییەکان An Anarchist FAQ ] و لە زمانی فارسییەوە وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی کوردی، هاوکات لەبەرئەوەی کە وەرگێڕانە فارسییەکان لە ڤێرژنە کۆنەکانی ئەم پرۆژەوە وەرگیردراون و دواتر لە نۆژەنکردنەوە و ڤێرزنە تازەکانیدا بەتایبەت لە ڤێرژنی (١٤)دا کۆمەڵێک پەرەگراف و دەستەواژە بۆ بابەتەکان زیادکراون، لەبەرئەوە و بۆ دڵنیایی لە دروستی و دەقاودەقی وەرگێڕانە فارسییەکە و بەرزکردنەوەی وەرگێڕانە کوردییەکە بۆ ئاستی سەرچاوە ئینگلیزییەکەی، ناچار لەتەک دەقی دوا ڤێرژندا بەراوردکراوە.

بۆ ناساندنی پەرتووکەکە یا پرۆژەکە، کە تائێستا بەرگی یەکەمی لەسەر کاخەز چاپکراوە و لە پەرتووکخانەکدا دەستدەکەوێت، کە لەم ڕێگەیەوە دەتوانن بەدەستیبهێنن [ Paperback: 748 pages, Publisher: AK Press (April 1, 2008), Language: English, ISBN-10: 1902593901, ISBN-13: 978-1902593906 ]، لێرەدا دانانەوەی کورتە ناساندنی خودی دەستەی نووسەران و سەرپەرشتیگەرانی پرۆژەکە بەدروستتر دەزانم.

” ئەم کارە پێشکەش بە ملیۆنان ئەنارکیست، ئەوانەی زیندوون و ئەوانەی مردوون، هەروەها ئەوانەی هەوڵیانداوە و هەوڵدەدەن دونیایەکی باشتر دەسەبەربکەن. بۆ یەکەم جار لە یادی شۆڕشی 1936ی ئیسپانیا و دلاوەرییەکانی بزاڤی ئەنارکیستی ‘ئیسپانیا’دا بە فەرمی پرسیارە چەندبارە ئەنارکیستییەکان (An narchist  FAQ)لە 19ی جولای 1996دا بڵاوکرایەوە. هیوادارین ئەم کارەی ئێمە کۆمەك بە گۆڕینی جیهان بە شوێنێکی ئازاد، بکات .

ئەم ئەنارکیستانەی خوارەوە، کە خۆیان ڕاگەیاندووە (بە زۆری) لێپرسراوەتی ئەم (پرسیارە چەندبارە ئەنارکیستییەکان An Anarchist FAQ)یان لە ئەستۆگرتووە

) Iain McKayبەشداری سەرەکی و سەرنووسەر ( ، Gary Elkin  ، Dave Neal  ، Ed Boraas

سوپاسی ئەم هاوڕێیانەی خوارەوە دەکەین بۆ بەشداری و سەرنجدانیانAndrew Flood ، Mike Ballard ، Francois Coquet ، Jamal Hannah ، Mike Huben ، Greg Alt ، Chuck Munson ، auline McCormack ، Nestor McNab ، Kevin Carson ، Shawn Wilbur ، Nicholas Evans ، هەروەها سوپاسی هاوڕێیانمان لە (the anarchy)،  (oneunion)و (organise!) دەکەین

“An Anarchist FAQ”, Version 14.*

Copyright (C) 1995-2010 The Anarchist FAQ Editorial Collective:

مۆڵەتی کۆپی و بڵاوکردنەوە و دەستکاریکردنی ئەم بەڵگەنامەیە بەپێی مەرجەکانی مۆڵەتنامەی (سەرچاوەی کراوە GNU)ی بەڵگەنامە ئازادەکان، دراوە، ڤێرژنی 1.1 و ڤێرژنەکانی دواتری لەلایەن دەزگەی نەرمەواڵای ئازاد و مەرجە گشتییەکانی (GNUیەوە بڵاوکراتەوە، ڤێرژنی 2.0 و ڤێرژنەکانی دواتر لەلایەن دەزگەی نەرمەواڵای ئازادەوە بڵاوکراتەوە. بۆ زانیاری زیاتر سەیری پەڕەی مۆڵەتنامەکان (www.gnu.org) بکەن.”

خوێنەری بەسەرنج و هێزا، تکایە پاش خوێننەوەی ئەم بابەتانە، هەڵبدە، هەم ڕەخنەت لە نێوەڕۆکی بابەتەکان و هەم سەرنج و ڕەخنەت لەسەر وەرگێڕان و دارشتنەکە کوردییەکەی، لە ڕێگەی ئەم ئیمەیل ئەدرەسەوە hezheen@journalist.com ، ئاراستەی وەرگێڕی کوردی بابەتەکان بکەیت. بەدڵنیاییەوە بەدەربەستبوون و سەرنجەکانت کۆمەکێکی زۆر بە وەرگێڕی کوردیی و هەروەها بە خوێنەر و نووسەری بابەتەکان دەکەیت. هیچ شتێك لە سەرووی ڕەخنەوە نییە و هەموو شتێك بەبێ ڕەخنە، بوونێکی مردووە. هیچ شتێك تەواو و کۆتاییپێهاتوو نییە و تەنیا مردوو و دەقی مردوو، دەتوانێت تەواو و کۆتاییپێهاتووبن. ڕەخنە ژیانە و هزر لە دەرەوەی ژیان هەم بوونی نییە و هەم بە پوچگەرایی کۆتاییدێت. لەبەرئەوە و بۆ ئەوەی بیرکردنەوە و تێڕوانینمان لە پووچگەراییەوە سەردەرنەکا، پێویستە بەردەوام بوونمان بە هەموو لایەن و بوار و بەشەکانیییەوە بدەینە بەرڕەخنە و هەردەم پێداچوونەوەی خۆمان و بیرکردنەوەمان بکەین، تاوەکو بەپێی سەردەم هزر و تێڕوانینمان نۆژەنبێتەوە.

 

FAQ serberg

بۆ خوێننەوەی لە سەرهێڵ و دەرهێڵ، لەم بەستەرە دایبگرن

Prsiar u Wellami Anakisti- beshi A Online-Version

بۆ چاپکردنی وەک پەرتووکی گیرفانی لەسەر کاخەز لەم بەستەرە دایبگرن

Prsiar u Wellami Anakisti- beshi A print-version

بۆچی ئه‌نارکیستەکان بۆ گۆڕینی شتەکان بەکاربردنی کاری راستەوخۆ بە باشتر دەزانن؟

J.2.1 بۆچی ئه‌نارکیستەکان بۆ گۆڕینی شتەکان بەکاربردنی کاری راستەوخۆ بە باشتر دەزانن؟

An Anarchist FAQ

و. لە فەرەنسییەوە: سەلام عارف

به‌بێ ئاڵۆزکردن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاریگه‌ره‌ ، کارایی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕادیکالترکردنی پراکتیکی پشتبه‌خۆبه‌ستن بۆ خۆکارکردن بۆ خۆکارکردنیش دژی نه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی و په‌ڕاویزکردنی خه‌ڵکه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ره‌می سه‌پاندویه‌تی. وه‌ک موره‌ی بۆخین murry bokchin وتویه‌تی: ئه‌وه‌ی گرنگه‌ له‌ کاری ڕاسته‌وخۆدا ئه‌وه‌یه‌ جه‌ماوه‌ر به ‌ڕه‌فزکردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی بیرۆکراتی، توانای دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ خۆی، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ تاکه‌کانیش كه‌سایه‌تیی خۆیان ده‌ست بخه‌نه‌وه‌ که‌ کۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد و ئۆتۆ جه‌ستوێن و ئۆتۆ به‌ڕێوه‌بردن پێویستیه‌تی.[Toward an Ecological Society, p. 47]

به ‌کاربۆخۆکردن خه‌ڵکی ده‌توانن ببنه‌ خاوه‌نی ئه‌و هه‌سته‌ که‌ ده‌توانن خۆیان ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر تواناکانی خۆیاندا هه‌بێت، که‌ ئه‌وه‌ش مه‌رجێکی گرنگ و سه‌ره‌کییه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی خۆیان، وه‌ک پێویست کاری ڕاسته‌وخۆ ئامرازێکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تاک بتوانێت ئۆتۆنۆم بێت و بتوانێت تاکایه‌تیی خۆی بسه‌لمێنێت، چونکه‌ تاک له ‌کۆمه‌ڵگه‌ی هه‌ره‌میی خاوه‌نئیمتیازه‌کاندا به‌ جۆرێک کپکراو و خه‌سێنراوه‌ بڕوابه‌خۆبوون و به‌رهه‌ڵستی لای بڤه ‌بێت و وزه‌ و تواناکانی خۆی له‌ ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌وره‌تردا ببینێت، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌وره‌یه‌ش بریتییه‌ له‌ ده‌وڵه‌ت و حزب و که‌لتووری باو، تاک له‌وانه‌دا ونکراوه ‌و توێنراوه‌ته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ کاری ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ خه‌ڵك خۆویست بێت، خه‌ڵکانی خۆنه‌ویست پارووی ئاسانن‌ بۆ قوتدان و هه‌رسکردن و ده‌توانرێت به ‌ئاسانی بکرێنه‌‌ خزمه‌تکار. لای ئه‌نارکیست وایه‌ که‌ ده‌بێت خه‌ڵک ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بێت و ئه‌و ئازادی و سه‌ربه‌خۆییه‌ی خۆی به ‌کار بهێنێت بۆ خزمه‌تکردنی خۆی تا بتوانێت به‌رگری له‌ خۆی بکات دژی یاسا ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان.[Emma Goldman, Red Emma Speaks, pp. 61-62]

ده‌بێت مرۆڤ هێنده‌ سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆ بێت تا بتوانێت به‌و سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆییه‌ خزمه‌تی خۆی بکات، ئه‌نارکیزم له‌گه‌ڵ کاری ڕاسته‌وخۆیه ‌و پشتگیری ده‌کات و دژی بڕوابه‌خۆنه‌بوون و به‌رگرینه‌کردنه‌ له‌ خۆ دژی یاسا ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، ئه‌نارکیسته‌کان هه‌رده‌م پارتیزانی ئه‌وه‌ بوون که ‌ئێمه‌ خۆمان ده‌توانین بیر بکه‌ینه‌وه‌ و کار بۆ خۆمان بکه‌ین، به‌ خۆڕێکخستن ، تا بتوانین بیرکردنه‌وه‌مان و جموجووڵمان ته‌رخان بکه‌ین بۆ گۆڕانکاری. زانین پێش تاقیکردنه‌وه‌ ناکه‌وێت، له‌ پراکتیکه‌وه‌ خه‌ڵکی فێری ئه‌وه‌ ده‌بێت که‌ ده‌بێت ئازاد بێت. ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ ئه‌نارکیستێکی ئیسپانی وتویه‌تی به‌بێ پراکتیک و تاقیکردنه‌وه‌کان جه‌ماوه‌ر ناتوانێت ئازاد بێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ یه‌ک ناگرینه‌وه‌ که‌ بڕوایان وایه‌ ئێمه‌ ده‌توانین به‌بێ تاقیکردنه‌وه‌کانیش ئازادی ده‌ست بخه‌ین. [Martha Ackelsberg, Free Women of Spain, pp. 32-33]

به‌و جۆره‌ کاری ڕاسته‌خۆ له‌گه‌ڵ مۆره‌ی بۆختین murray bookchin هاوڕایه‌ که ‌وتویه‌تی تاک ته‌نها به‌و هێزه‌ شاراوه‌یه‌ی ناوخۆی ده‌توانێت ببێته‌ خاوه‌نی هه‌ستێکی تازه ‌و بڕوابه‌خۆبوون هه‌ر به‌ له‌خه‌وهه‌ڵسانی ئه‌و هێزه‌ شاراوه‌یه‌ش ده‌بێته‌ خاوه‌نی ئامرازی گۆڕانکاری. [Op. Cit., p. 48]

کاری ڕاسته‌وخۆ پێویستی ڕێکخستنێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌هێنێته‌ کایه‌وه‌، ناکرێت فۆرمی ئه‌و ڕێکخستنه‌ کاریگه‌ریی -ئۆتۆ ئازادخوازی- له‌سه‌ر نه‌بێت، بناغه‌ی ڕێکخستنی ئه‌نارکی –ئۆتۆڕێکخستنه‌- ئه‌وه‌ش، ئازادی تاکه‌کانیش ده‌گه‌یێنێت، که‌ ئه‌وه‌ش دیسانه‌وه‌ خۆی له‌ خۆیدا مانای ئازادی و -خۆبه‌ڕێوه‌بردن-ده‌به‌خشێت و ڕێکخستنی هه‌ره‌میش ڕه‌ت ده‌کاته‌وه ‌و مایه‌پووچی ده‌کات.

کاری ڕاسته‌وخۆ ته‌نها مایه‌ی ئیلهامی ئه‌وانه‌ نییه‌ که‌ بڕوایان پێیه‌تی و کاری تیادا ده‌که‌ن، به‌ڵکو به‌ پیشاندانی تاقیکردنه‌وه‌کان سه‌رنجی که‌سانی تریش ڕاده‌کێشێت. بۆ نموونه‌ ئه‌و تاقیکردنه‌وانه‌ که‌ کاریگه‌ریی پۆزه‌تیڤیان هه‌بووه‌ وه‌ک کۆمه‌که‌ هه‌ره‌وه‌زییه‌کانی خوارده‌مه‌نی، به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌کی کارگه ‌و کۆمپانیاکان، پرۆگرامی خانووبه‌ره ‌و نیشته‌جێبوون، ئۆتۆبه‌ڕێوه‌بردنی بواری ته‌ندروستی، دامه‌زراندنی که‌مپی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی سه‌لامه‌تیی ئافره‌تان. به‌و نموونانه ‌و هیی تریش ده‌توانرێت بسه‌لمێنرێت که ‌له ‌توانادا هه‌یه‌ ڕێکخستنی دژه‌ هه‌ره‌می هه‌بێت و کاریگه‌ریی به‌هێزی ببێت له‌ گۆڕانکاریدا. [Martha Ackelsberg, Op. Cit., p. 33]

سه‌رباری ئه‌وانه‌ هه‌موویان کاری ڕاسته‌وخۆ پیشانی دا له‌ مانگرتنه‌ خۆخۆییه‌کاندا که ‌هۆشمه‌ندیی چینایه‌تی و سۆلیداریتێی چینایه‌تی په‌ره‌ی ده‌سه‌ند و به‌هێزتر ده‌بوو وه‌ک کرۆپۆتیکین kropotkin وتویه‌تی مانگرتنه‌کان هه‌ستی سۆلیداریتێی په‌ره‌ پێدا، باکۆنینیش ئه‌و حاڵه‌ته‌ی به‌ سه‌ره‌تای جه‌نگێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی پرۆلیتاریا زانیوه ‌دژی بۆرژوازیه‌ت. مانگرتنه‌کان له‌ دوو ڕووه‌وه‌ جێگه‌ی گرنگیپێدانه‌، له‌لایه‌که‌وه‌ تیشک ده‌خاته‌ سه‌ر دینامیزمی وره ‌و وزه‌ی جه‌ماوه‌ر و له‌ناویاندا هه‌ستی بوونی جیاوازیی په‌رژه‌وه‌ندییه‌ چینایه‌تییه‌کان و دژایه‌تی نێوانیان، له ‌لایه‌کی تره‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی هۆشیاریی هاوکاری نێوان کرێکارانی پیشه‌ جیاوازه‌کان له‌ هه‌رێمه‌کان و ده‌وڵه‌تاندا.[cited in Caroline Cahm, Kropotkin and the Rise of Revolutionary Anarchism 1872-1886, p. 256, pp. 216-217]

سه‌ندیکالیزمی شۆڕشگێڕ هۆشمه‌ندیی چینایه‌تیی کارگه‌ران به‌ داینه‌مۆی کاری ڕاسته‌وخۆ ده‌زانێت.

کاری ڕاسته‌وخۆ به‌و هۆشمه‌ندییه‌ پشتی قایمه‌ هه‌ر به‌وه‌ش ئازادیی پراکتیکی زامن کردووه. موره‌ی بۆختین ‌murray bookchin وتویه‌تی کاری ڕاسته‌وخۆ ئه‌نارکیزم و ئه‌لته‌رنه‌تیڤه‌ ئه‌نارکیستیه‌کانی دروست کردووه‌، کاری ڕاسته‌وخۆ تاکتیک نییه‌، به‌ڵکو پرنسیپێکه‌ وه‌ک چه‌ترێک وایه‌ هه‌ڵسوکه‌وت و ئاسۆمان ده‌پارێزێت. [Murray Bookchin, Op. Cit., p. 48]

******************************

بۆ خوێندنەوەی بابەتی دیكەی ھەمان سەرچاوە بە كوردی

https://afaqkurdish.wordpress.com/

سەرچاوەی دەقە فەرەنسییەكەی

http://faqanarchiste.free.fr/secJ2.php3#secj21

سەرچاوەی دەقە ئینگلیزییەكەی

http://anarchism.pageabode.com/afaq/secJ2.html#secj21

چینی فه‌رمانڕه‌وا چۆن ده‌توانێت، له‌ كۆنترۆڵكردنی ده‌وڵه‌تدا به‌رده‌وامبێت ؟

B.2.3 چینی فه‌رمانڕه‌وا چۆن ده‌توانێت، له‌ كۆنترۆڵكردنی ده‌وڵه‌تدا به‌رده‌وامبێت

An Anarchist FAQ

 و: زاهیر باهیر- له‌نده‌ن

له‌ هه‌ندێك سیسته‌مدا ئاشكرایه،‌ كه‌ چۆن كه‌مایه‌تییه‌كی پاوانخواز كۆنترۆڵی ئابووری ده‌وڵه‌تی كردووە. بۆ نموونه‌ له‌ دەرەبەگایەتی (فیوداڵیزم)دا، خاوه‌ندارێتی زه‌وییه‌كان له‌لایه‌ن لۆرده‌ ده‌ره‌به‌گه‌كانه‌وه‌یە، كه‌ به‌ڕاسته‌وخۆ جوتیارانیان ‌چه‌وساندووەتەوە‌. ده‌سه‌ڵاتی ئابووریی و ڕامیاریی یه‌كیگرتووه‌ و له‌ ده‌ستی هه‌مان كەسانێك (خاوه‌نزه‌وییه‌كان)دا بووە‌،. ده‌سه‌ڵاتڕه‌هایی ئه‌وه‌ی نیشانداوه،‌ كه‌ پاشاكان، ده‌ره‌به‌گه‌ لۆرده‌كانیان خستووەته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیانەوە،‌ به‌وه‌ش سروشته‌ نانێوه‌ندگه‌رایەكه‌ی دەرەبەگایەتی (فیوداڵیزمی) گۆڕیوه‌ بۆ‌ نێوه‌ندگه‌رایی ده‌وڵه‌تی، به‌وه‌ جێگەی گرتۆته‌وه‌ ‌.

ئا ئه‌م سیسته‌مە نێوه‌ندگه‌راییەی ده‌وڵه‌ت بوو، كه‌ بۆرجوازی گه‌شه‌كردوو، وه‌كو مۆدێلێكی ده‌وڵه‌ت وه‌ریگرت. پاشا گۆڕا به‌ په‌ڕله‌مان، كه ‌له‌ سه‌ره‌تادا ده‌نگی هه‌ڵبژاردن وه‌كو بەرتەریێك له‌ نێوه‌ندی خه‌ڵكانێكی كه‌مدا، بوو. هه‌روه‌ها له‌ فۆڕمه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تیدا، دیسانه‌وه‌ ئه‌وه‌ ئاشكرا بوو، كه‌ چۆن توێژاڵێكی ده‌سته‌بژێر كۆنترۆڵی ماشێنی ده‌وڵه‌ت، دەكەن. له‌كاتێكدا كه‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر بناخە‌ی لایەنیكه‌می هه‌بوونی خاوه‌ندارێتی بڕە موڵكێك بوو، به‌و هۆیه‌وه‌ هه‌ژاران یه‌كسه‌ر له‌ هه‌ر ده‌نگدانێكی (فه‌رمی) سه‌باره‌ت به‌هه‌ر شتێك، كه‌ فەرمانڕەوایی (حكومه‌ت) كردبێتی، قه‌ده‌غه‌ده‌كران. له‌ تیئۆری فه‌لسه‌فیی (جۆن لۆك)دا‌ ئه‌م دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵكییه‌، ئاوا باسكراوه‌ : ئەم جەماوەرە كارگه‌رە له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ بە ئامانجی بەكارهێنان یا په‌یڕه‌وكه‌ری ڕامیاریه‌كانی ده‌وڵه‌ت، لەبەرچاوگیراون، نه‌ك وه‌كو به‌شێك له‌ خه‌ڵكی، ( له‌ خه‌ڵكانی دارا) ئه‌وانه‌ی كه‌ فەرمانڕەوایی داده‌نێن. ئا له‌م ڕوانگه‌شه‌وه‌ ده‌وڵه‌ت وه‌كو كۆمپانیایه‌ك وایه،‌ كه‌  له‌ پشك ( سه‌هم)دا هاوبه‌شبێت ‌.

چینی دارا خاوه‌نی پشكه‌كانن، كه‌ به‌ڕێوەبەرە‌ گه‌وه‌ره‌كان له‌ بوارێكی پانوپۆڕدا، دیاریده‌كه‌ن و جەماوەره‌كه‌ش، كه‌ كارده‌كه‌ن هیچ ده‌نگ و ڕایه‌كیان له‌ بڕیاره‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بەڕێوەبەرایەتیدا، نییه‌ ‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت، كه‌ پاشكۆبن و جێبەجێگەری بڕیاره‌كان بن.

هه‌ر وه‌كو پێشبینیكراوه‌، ئه‌م سیسته‌مه‌ له‌لایه‌ن زۆربه‌ی ئه‌وانه‌وە،‌ كه‌ پابەندكراون، پەسەند و خواستراو نییه. چه‌شنی ئه‌م ڕژێمە “لیبراڵ-كلاسیكی‌‌‌‌”یە  كه‌ غه‌ریبن و ئاشنانین به‌ خه‌ڵك‌، ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هایان هه‌بووه‌ و دروستیانكردووە‌، كەمی ڕەوایەتی جه‌ماوه‌ریانه‌یان هه‌بووە، چونكه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك  له‌لایه‌ن گشت دانیشتوانه‌وه‌ لێپێچینه‌وه‌یان نه‌بووە.  فەرمانڕەاییەك له لایه‌ن چه‌ند خاوه‌ن بەرتەریێكه‌وه،‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ مافی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنیان هەبووە‌، دروستكرابێت، زۆر  به‌ڵگه‌ی ئاشكرا و نكۆڵیھەڵنەگر هه‌ن، كه‌ نەتوانراون، له مامه‌ڵه‌كردن لەتەك ئه‌وانه‌ی كه‌ دارا نەبوون، بڕوا به‌و فەرمانڕەوایانه‌ پێبهێنرێت، یا لەو مامەڵەیەی دەسەڵات له‌تەكیاندا كردوویه‌تی، نەتوانراوە لەتەك ئه‌وانی تردا، یه‌كسان بن. كه‌ ده‌سته‌بژیری فه‌رمانڕه‌واش كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌تیان كردووە‌، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێكراوه، كه‌‌‌ بۆ زیاتركردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان و لاوازكردنی كڕۆكی به‌رهه‌ڵستیكردن و به‌گژاچوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی و ئابوورییان به‌كاریده‌هێنن، ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌قاوده‌ق ویستوویانه‌ كردوویانه‌، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا كه ڕووی ڕاستینەی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان، له‌ژێر ناوی ” ئازادیخوازی ” و ” باشێتی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیدا” شاردووەته‌وه‌.  له‌مه‌ش زیاتر ، دیاریكردنی مافی ده‌نگدان بۆ بەرتەریداران، وه‌كو شتێكی ڕه‌ها، له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی كه‌ پابەندكراون به‌ سوكایه‌تیپێكردن و بێڕێزیكردنی ئازادی تاكه‌كان، لەبەرچاوگیراوه.‌

ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی ده‌نگدانه‌وه‌ و بانگه‌شه‌ بۆ هه‌بوونی مافی ده‌نگدانی گشتی، ده‌نگدانی سه‌رتاسه‌ری و وه‌ستانه‌وه‌ دژی مافی خاوه‌ندارێتی، دژی بزنس و كۆمپانیا گه‌وره‌كان‌. لای زۆربه‌ی ڕادیكاڵه‌كان به‌( ماركس و ئینجلس)یشه‌وه‌ ، له‌م جۆره‌ سیسته‌مه‌دا، سیسته‌می ده‌نگدانی گشتی، چینی كرێكاران ده‌توانن ” ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی” بگرێته‌‌ده‌ست و دواتریش له‌ پێگەیەكدا ده‌بێت، كه‌ به‌ یه‌كجاره‌كی و بۆ هه‌مووان، كۆتایی به‌ سیسته‌می چینایه‌تی ده‌هێنێت. ئەناركیسته‌كان بەمە ڕازینەبوون و بڕوایاننه‌هێنا، مشتومڕی ئه‌وه‌یانده‌كرد كه‌ ” ده‌نگدانی گشتی ” له‌‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كە له‌سه‌ر بنەمای نایەكسانی ئابووریی و  كۆمه‌ڵایه‌تیی، ڕێكخراوە، ئه‌مه‌ی كه‌ ده‌كرێت، شتێك نابێت و تەنیا‌ فێڵ و ‌تەڵەكەێكه‌، ته‌ڵه ‌و داوێكه‌، ئامرازێكه‌ بۆ به‌چۆكا‌هێنانی خه‌ڵكی” و ” ڕێگەیه‌كی دڵنیایه‌ له‌ مسۆگەركردنی به‌رده‌وامبوونی زاڵێتی چینی دارا له‌سایەی ئاوەزی (مێنته‌ڵێتی) لیبراڵیزم و دادپەروه‌ریه‌كه‌یدا،‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكدا تاكو زیان به‌ ئازادی و سه‌ربه‌ستی جه‌ماوه‌ریانه‌ بگەیەنێت. سه‌رئه‌نجام ئەناركیسته‌كان ئه‌وه‌یان ڕەتدەكردەوە : كه‌ بتوانرێت لەلایەن خەڵكەوە ئه‌و سیسته‌مه‌ بۆ كۆنترۆڵكردنی یا دابینكردنی ئابووری و بۆ یه‌كسانبوونی كۆمه‌ڵایه‌تی، ‌به‌كاربهێنرێت چونكه‌ هه‌میشه‌ بەپێی پێویست ده‌بێته‌ ئامرازێكی دووژمنایەت‌ی خه‌ڵك، ئه‌وه‌ كۆمه‌ككردنه‌ به‌ ناساندن و  به‌ڕێكردنی دیكتاتۆرییه‌تی بورجوازی.” [Bakunin, Bakunin on Anarchism, p. 224]

سه‌رئه‌نجام به‌هۆی بزووتنەوەی جه‌ماوه‌رییه‌وه‌، له‌ لایه‌ن  ئه‌و كەسانە‌ی كە لە دامێنی  كۆمەڵگەدا، بوون‌، مافی ده‌نگدان له‌لایه‌ن پیاوانی چینی كرێكارانه‌وه‌ برایه‌وه، هه‌روه‌ها له‌ قۆناخی دواتریشدا، ژنانیش ئه‌م مافه‌یان به‌ده‌ستهێنا‌.  هه‌ر له‌و کاته‌شدا ده‌سته‌بژێر بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ و به‌ سه‌ختی جه‌نگیان له‌ پێناوی هێڵانه‌وه‌ی بەرتەریه‌كانیاندا( ئیمتیاز) ، دەكرد، به‌ڵام سەرەنجام تێشكان.   به‌داخه‌وه‌ مێژووی‌ دەنگدانی گشتی ‌سه‌لماندی، كه‌ ئەناركیسته‌كان ڕاستبوون. هه‌تا ئەوەش هه‌ر ڕاستده‌رچوو، كه‌ ده‌وڵه‌ته‌ “دیمۆكراسییه‌” سەرمایەدارییه‌كان، به‌كرده‌وه‌ دیكتاتۆریی داراكانن، دیكتاتۆریەتی خاوەندارێتی تایبەتین. ده‌توانرێت مێژووی ڕامیاریی ھاوچەرخ بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری كورتبكرێته‌وه‌. ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌ش به‌هۆی بزووتنەوە جه‌ماوه‌رییه‌كانه‌وه‌ بوو،‌ له پێناوی‌ ( نوێنه‌رایه‌تی‌‌) دیمۆكراسی له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی دیكەشه‌وه‌ بۆ به‌رده‌وامبووونی سه‌ركه‌وتنی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م و كه‌مكردنه‌وەی كارایی ‌و كۆنترۆڵكردنی ئه‌وه‌ی دووایی (دووەم) بوو. (مەبەست لە یەكەم ده‌وڵه‌ته‌ دیمۆكراسییه‌ سەرمایەدارییەكانن‌ و مه‌به‌ست له‌ دووه‌میش بزووتنەوەی جه‌ماوه‌ریی ‌و نوێنه‌رایه‌تی دیمۆكراسییه‌. – و. كـ-)

ئه‌مه‌ش به‌هۆی سێ پرۆسێسی سه‌ره‌كییه‌وه‌ به‌ده‌ستهات، كه ‌كاریگه‌رانه‌ بۆ ڕاگرتن و ڕوونه‌دانی دیمۆكراسی، ئاوێته‌كرابوون. ئه‌م ڕێگرانه‌ش ئه‌مانه‌ بوون: سامان، بیرۆكراسی و سه‌رمایه‌. هه‌ر یه‌كه‌ له‌مانه‌ له‌ نۆرەی خۆیاندا، لە بارەیانەوە دەدوێین، كە ئەمانە جه‌خت له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ” نوێنه‌رایه‌تی دیمۆكراسی ” وه‌كو ” ئۆرگانی‌ زاڵبووی سەرمایەداری” ده‌كەنه‌وه‌. [Kropotkin, Words of a Rebel, p. 127]

ڕێگرێتی سامان : ئه‌وه‌ زۆر ئاشكرایه‌، پاره‌ پێویسته‌ بۆ گرتنه‌ده‌ستی نووسینگە ( لێره‌دا مه‌به‌ست له‌ ئۆفیسی بەڕێوەبەرایەتی‌ و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ته‌ – و. كـ -) .  سه‌رجه‌می ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ساڵی 1976دا له‌ كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایەتی (ئه‌مه‌ریكا)دا، خەرجكراوه‌ 66.9 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بووه‌. له‌ ساڵی 1984 دا 103.6 ملیۆن دۆلار و له‌ ساڵی 1996 دا 239.9 ملیۆن دۆلار بووه‌. به‌‌ هاتنی سەدەیی بیستویه‌ك‌ دیسانه‌وه‌ئه‌م ژمارانە‌ بەرزبوونەوە، له‌ ساڵی 2000دا بوو بە ‌343.1 ملیۆن دۆلار و له‌ 2004دا گەییشتە 717.9 ملیۆن دۆلار. زۆربه‌ی زۆری پاره‌كانیش له‌لایه‌ن دوو كاندیداتی سه‌ره‌كییه‌كه‌وه‌، خەرجكراون. له‌ ساڵی 2000دا (جۆرج بۆش)ی كاندیدی پارتی كۆماری 185،921،855 سەد و ھەشتا و پێج ملیۆن و نۆسەد و بیست و یەك ھەزار و ھەشت سەد و  پەنجا و پێنج دۆلاری خەرجكرده‌وه‌، له‌ كاتێكدا به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ئالگۆڕی كاندیدی پارتی دیمۆكرات 120،031،205 سەد و بیست ملیۆن و سی و یەك ھەزار و دوو سەد و  پێنج دۆلاری خەرجكردووە‌. چوار ساڵ پاش ئه‌وه‌ بووش 345،259،155 سێ سەد و چل و پێج ملیۆن و  دووسەد و پەنجا و نۆ ھەزار و سەد و  پەنجا و پێنج دۆلاری خەرجكرد و به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ، جۆن كێری كاندیدی پارتی دیمۆكرات، ھەر چۆنێك بوو توانی 310،033،347  سێ سەد و دە ملیۆن و  سی و سێ ھەزار و سێ سەد و  چل و حەوت دۆلار خەرجبكات.

كه‌مپه‌ینه‌كانی دیكەی هه‌ڵبژاردنیش لە ڕادەبەردەر گران كه‌وتوونه‌ته‌وه، له‌ ساڵی 2000دا بڕی خەرجی كاندیدێكی سه‌ركه‌وتوو، بۆ ئەوەی‌ كورسییه‌كی نوێنەرایەتی یانەی (ئەنجومەنی) دەوڵەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكای (US House of Representative)ی ده‌ستبكه‌وێت، 816 ھەشت سەد و شازدە هه‌زار دۆلار بووه،‌‌ له‌كاتێكدا بڕی خەرجی خواستنی كورسی سێناتۆرێك 7 ملیۆن دۆلار بووه‌. تەنانەت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌ (لۆكاڵی) خۆجێییەكانیش، پێویستی به‌ پاره‌ په‌یداكردنێكی زۆر باش هه‌یه‌. كاندیدێك بۆ یانەی ئیلینۆیی Illinois House ، 650 شەست سەد و پەنجا هه‌زار دۆلاری په‌یداكرد، یه‌كێكی دیكەیان بۆ دادگەی باڵای ئیلینۆیی Illinois Supreme Court 737 حەوت سەد و سی و حەوت هه‌زار دۆلاری په‌یداكرد. له ‌(بریتانیا)ش به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وێ‌، بڕێكی خه‌یاڵی خەرجده‌كرێت. له‌ هه‌ڵبژاردنی گشتی 2001دا، پارتی له‌یبه‌ر (كرێكاران) بڕی 10،945،119 دە ملیۆن و نۆ سەد و چل و پێنج ھەزار و سەد و نۆزدە پاوه‌ندی بریتانی خەرجكرد، پارتی تۆریش ( پارێزگاران) ، 12،751،813 دوازدە ملیۆن و حەوت سەد و پەنجا و یەك ھەزار و ھەشت سەد و سیازدە پاوه‌ند و پارتی (لیبراڵ)یش ( كه‌ به‌ لۆقه‌ لۆق شوێنی سێهه‌می هێنا) ، 1،361،377 یك ملیۆن و سێسەد و شەست و یەك ھەزار و سێ سەد و حەفتا و حەوت پاوه‌ندی خەرجكردووه‌.‌

بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌م جۆره‌ پاره‌یه‌ش ، پێویست به‌ دۆزینه‌وه‌ی خه‌ڵكانی  ساماندار ده‌كات‌، تاكو به‌شداری كۆمەكی دراوی (پیتاك) بكه‌ن، به‌ واتایه‌كی دیكە له‌ پاڵپشتی و و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیاندا، ده‌بێت به‌ڵێنیان پێبدرێت. گه‌رچی هه‌ڵسوڕاندنی بڕێكی زۆری پاره‌كە له‌ پیتاكه‌‌ بچووكه‌كان، به‌ تیئۆری‌ ئاسانه‌، به‌ڵام به‌ كرده‌وه‌، ئه‌مە كارێكی گرانه‌. بۆ په‌یداكردنی یه‌ك ملیۆن دۆلار پێویستت به‌ قایلكردنی 50 ملیۆنه‌ر هه‌یه،‌ تاكو هه‌ر یه‌كه‌ 20 هه‌زار دۆلار بدات، یاخود 20 هه‌زار خه‌ڵك تاكو یه‌كی 50 دۆلارت پێببه‌خشێت. بۆ كەسانی ده‌سته‌بژێر 20 هه‌زار دۆلار پاره‌ی باخه‌ڵه‌ و كه‌متریش جێگای سه‌رسوڕمانه‌، كاتێك ڕامیاره‌‌كان ئامانجیان بردنه‌وه‌یه‌  له‌ تەنیا چه‌ند كه‌سێك ( واتە كێبڕكێكە زۆر سەختە- و. كـ)، نەك‌ له‌ ژماره‌یه‌كی زۆر. هه‌ر به‌م چه‌شنه‌ش هه‌مان مامه‌ڵه‌ لەتەك كۆمپانیا گه‌وره‌كان و بزنسه‌ گه‌وره‌كاندا ده‌كرێت. له‌ خەرجكردنی توانا و وزه‌شدا، زۆر ئاسانتره‌ و باشتریشه،‌ كه‌ له‌م پرسە‌دا چاوببڕدرێتە چه‌ند ساماندارێك( جا ئیدی تاكه‌ كه‌سه‌كان بن یاخود كۆمپانیاكان).

ئه‌وه‌ش ئاشكرایه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ خەرجه‌كه‌ (خەرجی ھەڵبژاردنەكە) بدات كۆنترۆڵیشی ده‌كات، له‌ سیسته‌می سەرمایەدارییدا ئه‌وانه‌ش‌ بزنسمان و ساماندارە‌كانن. له‌ ئه‌مه‌ریكاشدا كه‌مپه‌ینی پیتاككردن (بەخشیش) له‌ كۆمپانیا گه‌وره‌كان و ڕامیاریی پێدانه‌وه‌ی دوایی، یا خه‌ڵاتكردنه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و چاكه‌یه‌دا‌، گه‌یشتووەته‌ ڕاده‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراوی په‌یوه‌ندیدار. به‌شی هه‌ره‌ زۆری كه‌مپه‌ینی پیتاكەكانیش بۆ كاندیده‌كان، بەبێ سه‌رسوڕمان، له‌ كۆمپانیاكانه‌وه‌یه‌. بێجگه‌ له‌وان هه‌ندێكی دیكه‌ن له‌‌ تاك و كه‌سه ده‌وڵه‌مه‌ندكان، كه‌ بڕێكی زۆر پیتاك به‌ كاندیده‌كان له‌پاڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گه‌وره‌كان و ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌ندامی لیژنه‌ی بۆردی كۆمپانیا گه‌وره‌كانن، ده‌كه‌ن. بۆ دڵنیایش له‌وه‌ی كه‌ پیتاكه‌كه‌یان جێگەی خۆی بگرێت، گه‌لێك له‌ كۆمپانیاكان به‌ زیاتر له‌ پارتێك پیتاك دەكەن.

شیاوی سه‌رسوڕمان نییه‌، كه‌ كۆمپانیا گه‌وره‌كان و ده‌وڵه‌مه‌ندان، چاوه‌ڕوانی به‌ری به‌گه‌ڕخستنی پاره‌ی پیتاكەكانیان دەكەن، ئه‌مەش‌ ده‌توانرێت له‌ بەڕێوەبەرایەت‌ی( جۆرج بووش)دا ببینرێت. كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی، قه‌رزاری به‌شی ئابووری وزه‌ بوو (‌ ئه‌مان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌، كه‌ بووش فه‌رمانڕه‌وای ده‌ڤه‌ری ته‌كساس بووه‌، كۆمه‌ك و پشتگیریان كردووە‌) كۆمپانیای به‌دناوی Enron ( لەتەك به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی Kenneth Lay ) له‌ نێوانی خه‌ڵكێكی زۆری دیكه‌دا له‌ 2001دا، یه‌كێك له‌ پیتاككەرەكانی جۆرج بووش، بوون. كاتێكیش كه‌ ئەو، بووش، له‌ ده‌سه‌ڵاتدا بوو پشتگیرییه‌كی زۆری ڕامیارییه‌كانی ئه‌و به‌شه‌ ئابوورییه‌ی كرد ( وه‌كو دواخستنی ڕۆڵ و یاساكانی پاراستنی ژینگه‌ له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌ر وه‌كو له‌ ده‌ڤه‌ری ته‌كساس كردی ) ، لەلایەكی دیكەوە، كۆمه‌ككا‌ران و لایه‌نگرانی بووش له‌ وۆڵستریت به‌ هه‌وڵدانی بووش له‌ به‌تایبه‌تیكردنی كارگێڕی‌ی بیمەی كۆمه‌ڵایه‌تی (Social Security.)سه‌رسام نه‌بوون . هه‌روه‌ها كۆمپانیاییه‌كانی (Credit Cards)یش كه‌ له‌ 2005دا پارتی كۆماری ڕۆڵ و یاساكانی سه‌باره‌ت به‌و كەسانە‌ی، كه ڕووبەڕووی نابووتی ئابووریی ده‌بوونەوە، تووندوتۆڵتر كرده‌وه‌، دیسانه‌وه‌ ئه‌مانیش به‌م كاره‌ی، كه‌ بووش كردی، سه‌رسام نه‌بوون‌‌. ئه‌م كۆمپانیا گه‌ورانه‌، به‌ كۆمه‌كردنی بووش به‌ پاره‌، له‌وه‌ دڵنیا ده‌بوونه‌وه‌، كه‌ فەرمانڕەوایی (حكومەت) پتر لە به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌نگیان بۆ د‌اوه‌ و هه‌ڵیانبژاردووه، ‌به‌رژه‌وندییه‌كانی ئه‌وان ده‌پارێزێت و زیاتری ده‌كات،.

سه‌رئه‌نجامی ئه‌مه‌ش واتە” دابه‌شكردنی سامان و داھات و ده‌سه‌ڵاتی بڕیار و پەسەندكردنی بڕیاره‌كان له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا، لای لیژنه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ‌‌…… ئه‌ویش چینی ڕامیاره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانن، كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ به‌و كه‌ڵچه‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ستن، خۆیان لەتەك ئه‌و به‌شانه‌دا كه‌ پاوانەی ئابووریی تایبه‌تی (كه‌رتی تایبه‌تی) ده‌كه‌ن‌، ڕێكده‌خه‌ن، ئه‌مانه‌ش یا ڕاسته‌وخۆ هه‌ر له‌و به‌شانه‌وه‌ هاتوون یاخود چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت، كه‌ ببن به‌ به‌شێك له‌وان” [Chomsky, Necessary Illusions, p. 23] . ئه‌م ڕاستییه‌ ده‌توانرێت له‌ گوتارە‌‌ ناوازه‌كه‌ی (جۆرج بووش)دا بۆ په‌یداكردنی پاره‌ له‌ كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنی 2000دا‌، كە بۆ توێژاڵی ده‌سته‌بژێری دا‌، بەدیبكرێت، كه‌ ده‌ڵێت ” ئه‌مه‌ قه‌ره‌باڵخییه‌كی دیار و دڵخۆشكەر و سه‌رنجڕاكێشه ‌.. ئه‌وانه‌ن كه‌ هه‌یانه‌ و زۆریشیان هه‌یه‌. هه‌ندێك خه‌ڵك به‌ ده‌سته‌بژێر ناوتان ده‌بات، من پێتان ده‌ڵێم بنەما‌ ، بنکه‌( Base ) .”

چۆمسكی له‌سه‌ر قسه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت ئه‌مه‌ جێگەی سه‌رسوڕمان نییه‌:

” له‌ دونیای كەتواریدا، ڕامیاریی ده‌وڵه‌ت به‌ زۆری له‌لایه‌ن ئه‌و گروپانه‌وه‌ بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت، كه‌ سه‌رچاوه‌كانیان ( سه‌رچاوه‌ی داهات) له‌به‌رده‌ستدان‌، به‌كرده‌وه‌ش به‌هۆی خاوه‌ندارێتیانه‌وه‌ و به‌ڕێوه‌بردنی كەرتی ئابووریی تایبه‌تییه‌وه‌یه‌، یاخود به‌هۆی كه‌سایه‌تی و ناوبانگیانه‌وه‌یه،‌ كه ده‌وڵه‌مه‌ندێكی‌ پرۆفێشنا‌ڵن. زۆربه‌ی بڕیارده‌ران پێگەیان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌شه‌كانی فەرمانڕەواییدایه‌، هه‌ر به‌ ئاسایی له‌ نوێنه‌رانی كۆمپانیا گه‌وره‌كان، بانقه‌كان، ئه‌و ده‌زگا‌و كۆمپانیانه‌ی كه‌ پاره‌ ده‌خه‌نه‌ گه‌ڕ پێكدێن. هه‌روه‌ها چه‌ند كۆمپانیایه‌كی یاساناسیش، كه‌ بۆ كاروباری یاسایی نوێنه‌رایه‌تی و لایه‌نگیری به‌رژه‌وه‌ندییه‌ به‌ربڵاوه‌كانی خاوه‌نداران و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان ده‌كه‌ن، كه‌ په‌یوه‌ندی نێوانیان به‌رژه‌وه‌ندی لاوه‌كییانه‌ نییه‌، بگره‌ ئه‌مانیش به‌شێكن له‌و كۆمه‌ڵه‌ و بەوانەوە په‌یوه‌ستن‌‌‌.  به‌شی یاسادانان زیاتر تێكه‌ڵه‌یه‌، به‌ڵام به‌ زۆری له‌ بزنس ‌و له‌ چینی پرۆفێشنا‌ڵه‌وه‌ هاتوون”.  [Chomsky, On Power and Ideology, pp. 116-7]

ئه‌وه‌ش تەنیا به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستنەوەیەك نییه‌ له‌نێوانی ڕامیاری و بزنسدا. گه‌لێك له‌ ڕامیاره‌‌كان پێگەی به‌ڕێوه‌به‌رانه‌یان له‌ كۆمپانیاكاندا، هه‌یه‌، به‌رژه‌وه‌ندیان له‌و كۆمپانیانه‌دا، هه‌یه: پشك، زه‌وی و فۆرمێك له‌ داهاتی خاوەندارێتی و زۆری دیكەیشیان هه‌یه‌. هه‌ر له‌به‌رئەوە‌شه،‌ كه‌ ئه‌مان ئەوەندەی نوێنەری كه‌مینەی خه‌ڵكه ‌‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانن، ئەوەندە نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكه‌ ده‌نگپێده‌ره‌كانیان ناكەن. ئەگەر هه‌ردوو داهاتی ڕامیاران، ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ وه‌ریده‌گرن و مووچه‌ی به‌رزی ئه‌ندامپه‌ڕله‌مان بوونیش، (له‌ بریتانیادا ئه‌ندامی په‌ڕله‌مان زیاتر له‌ دووجاری بڕی مووچه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كه‌سێك وه‌رده‌گرێت) له‌یه‌ك بده‌ین، ڕامیاره‌كان له‌نێو دانیشتواندا ده‌كەونە ڕیزی له‌ ٠١%ی خه‌ڵكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه‌وه‌. ئێمه‌ نەك ھیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ناوكۆییمان لەتەك خه‌ڵكه‌ ده‌سته‌بژێره‌كاندا نییه‌، به‌ڵكو ھەروا لەتەك ڕامیاره‌‌كانیشدا، كه‌ به‌شێكن له‌وان، هیچ بەرژەوەندییەكی نێوكۆییمان نییە، ئا له‌م بارە‌دا زۆر به‌ سەختی ده‌توانرێت بوترێت، كه‌ ڕامیاره‌كان نوێنه‌رایه‌تی گشتی خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها ئەگەر له‌ پێگه‌یه‌كیشدا نه‌بن، كە به‌بێ بەندومەرج ده‌نگ به‌و یاسایانه‌ بده‌ن، كه‌ سه‌باره‌ت به‌ دارایی و خاوه‌ندارێتین.‌‌

هه‌ندێك له‌و ڕامیارانه‌‌ داكۆكی له‌ بوونی مووچه‌ی دووهه‌میان یاخستنه‌گه‌ڕی پاڕه‌یان له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌كه‌یان، ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندییان لەتەك دەرەوەدا بۆ دروستده‌كات یا ده‌هێڵێته‌وه، گوایه‌ ئه‌مه‌ش ده‌یانكات به‌ ڕامیارێكی باشتر. ئه‌م جۆره‌ پاساوانە‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌ دوورن‌‌، چونكه‌‌ كاركردنی ئه‌وان له‌ ده‌ره‌وه‌ ( له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌كه‌ی خۆیان) بۆ نموونه‌ لەتەك (مێكدۆناڵ)دا، كاری سوره‌وه‌كردن و برژاندن و ئه‌م دیو و ئه‌و دیوكردنی هه‌مبه‌رگر نیییه‌ یا كاركردن نییه‌ لەتەك ڕیزی پێشه‌وه‌ی كرێكاره‌كاندا، چونكه‌ به‌هه‌ر بیانویه‌ك بێت، هیچ كام له‌ ڕامیاره‌كان هه‌وڵناده‌ن، كه‌ هه‌ست به‌وه‌ بكه‌ن یا بزانن كه‌ ژیانی كه‌سێكی ئاسایی چۆنە. به‌ڵام هێشتا ئه‌مه‌ پاساوی‌ لۆجیكی خۆی هه‌یه‌، ئه‌م كاره‌ و ( كاری دووهه‌م) ئه‌م داهاته، ڕامیاره‌كان به دونیای ده‌سته‌بژێره‌وه‌، نه‌ك دونیای جەماوەره‌كه‌وه‌، په‌یوه‌ستده‌كاته‌وه‌، له‌كاتێكدا ئامانج و خواستی ده‌وڵه‌ت پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌سته‌بژێره‌، كه‌واته‌ ناتوانرێت نكوڵی له‌وه‌ بكرێت، كه‌ ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندی و داهاتە نێوكۆییه‌‌ هاوبه‌شه‌ لەتەك ده‌سته‌بژێردا، تەنیا یارمه‌تی ئه‌و ئامانجه‌‌ ده‌دات.

‌دواتریش پرۆسه‌یه‌كی خه‌ماوی هه‌یه‌،‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌، كاتێك كه‌ ڕامیاره‌كان كاره‌ ڕامیارییه‌كان‌یان به‌جێده‌هێڵن، له‌ كۆمپانیایه‌كی قوچكەیی (هیراشی)یدا كارده‌كه‌ن یا كاریان ده‌ستده‌كه‌وێت، ( به‌تایبه‌تیش لەتەك ئه‌و كۆمپانیا جیاجیانه‌دا كارده‌كه‌ن، كه‌ پێشتر له‌ نوێنەرایەتی گشتییه‌وه‌، خه‌ڵكییه‌وه‌، ئیدیعای ئه‌وه‌یان ده‌كرد، كه ئه‌مان ئه‌م كۆمپانیانه‌ ناچارده‌كه‌ن، تاكو‌ په‌یڕه‌وی یاسا بكه‌ن و كۆنترۆڵ بكرێن) . له‌ كه‌تواردا خوودی ئه‌م كاره‌ش واتە به‌كرێگرتنی كه‌سێكی پێشینه‌ فەرمانڕا له‌لایه‌ن‌ كۆمپانیاكانه‌وه‌. ” بڕواكردن به‌وه‌ی كه‌ ئێستا ئه‌م پرۆسێسه‌ش گۆڕاوه‌ و خراپتربووه‌، گرانه‌، چونكە لەم ڕؤژگاره‌دا كه‌سێكی هه‌ره‌ پله‌به‌رزی فەرمانڕایی (حكومەت) ڕاسته‌وخۆ له به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیا گه‌وره‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه‌ دێت و كاری فەرمانڕەوایی دەكات. ئه‌وانه‌ی كه‌ كاری لۆبی ده‌كه‌ن، ئاوا كارەكان بەسەریاندا دابەشدەكرێن، لە شوێنێكی ئاوادا ئەو كارەیان پێدەسپێرێت، كه‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و كاربه‌ده‌ستانه‌ی كاره‌كان ده‌كه‌ن و لە پێگەیەكی ئاوادان، كه‌ لۆبیچییه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ریان هه‌یه‌. به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ یاسایانه‌ كارده‌كه‌ن و كۆنترۆڵده‌كه‌ن، لەتەك ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌بێت كۆنترۆڵ بكرێن و یاسایی بن یا یاسا پەیڕەو بكەن، ئاوای لێهاتووه‌، كه‌ گرانه له‌ یه‌كتری جیابكرێنه‌وه.

ئه‌م ڕامیار ‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ ده‌ستیان له‌نێوده‌ستی یه‌كتردایه‌، سامان هه‌ڵیانده‌بژێرێت، پاره‌یان بۆ هه‌ڵده‌سووڕێنن، كاریان ده‌ده‌نێ و كاتێكیش له‌ پۆستدان (كاری ڕامیاری ده‌كه‌ن) داهاتیان پێده‌به‌خشن، دواتریش كه‌ ڕامیارییان به‌جێهێشت، زۆربه‌ی جاریش له‌ دونیای بزنسدا كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییان پێده‌ده‌ن و كاری دیكه‌یان پێده‌سپێرن. ئابه‌م شێوه‌یه‌ كەمتر جێگەی سەرسوڕمانە، كه‌ ده‌بینیت چینی سه‌رمایه‌دار، ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات و كۆنترۆڵی ده‌كات.

ئه‌مه‌ش هه‌موو شتێك نییه و كێشه‌كه‌ لێره‌دا كۆتایینایێت‌، ڕێگرێتی سامان به‌ ناڕاسته‌وخۆییش كاری خۆی ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ چه‌ند فۆرمێكدا ده‌بینرێته‌وه‌. ئه‌وه‌یان كه‌ زۆر ئاشكرایه،‌ توانای كۆمپانیا گه‌وره‌كان و ده‌سته‌بژێره‌ كه‌ لۆبی ڕامیاره‌كان ده‌كه‌ن. له‌ (ئه‌مه‌ریكا)دا ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدانی تۆماركردنی 24 هه‌زار لۆبیچی به‌ میلیته‌ری واشنگتۆن دراوه …. لەتەك كاریگه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و كۆمپانیانه‌ی، كه‌ ئەمان نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كه‌ن. كاری ئه‌م لۆبیچیانه‌ تەنیا ڕازیكردنی ڕامیاره‌‌كانه،‌ تاكو ده‌نگ به‌شێوه‌یه‌ك بده‌ن، كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیاكان تەواوبێت، یارمه‌تی داڕێژانی بەرنامەی ڕامیارییەكەیانه‌‌، تاكو زیاتریش له‌وه‌ی كه‌ ئێستا هه‌یه‌، به‌ باری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بزنسدا بشكێته‌وه. لۆبی به‌شی پێشه‌سازی زۆر گه‌وره‌ و‌ كه‌ته‌یه ‌….. كه ‌ئه‌مه‌ش زیاتر بۆ بزنسی گه‌وره‌ و ده‌سته‌بژێره‌. سامان دڵنیایی ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ یه‌كسانی هه‌لی ڕه‌خساندنی كۆكردنە‌وه‌ و نانه‌سه‌ریه‌كی سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كانی هه‌بێت بۆ به‌شداربوون له‌ پلان و پیاداچوونه‌وه‌ و كاراییدانان له‌سه‌ر پێشه‌وه‌چوونی ڕامیارییه‌كان، تاكو له‌لایه‌ن كه‌مینه‌یه‌كه‌وه‌ پاوانبكرێت. ” لێره‌دا پرسیاری ئه‌وه‌ ده‌كرێت، ئه‌ی له‌ كوێدا به‌ناچاری پێویست به‌‌ پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی لۆبیه‌كان ده‌كات، تاكو‌ نوێنه‌رایه‌تی هاووڵاتیانی ئاسایی بكه‌ن؟ كوان ئه‌و ملیۆن دۆلارانه‌ی، كه‌ له‌ به‌رژه‌وندی ئه‌مان (جه‌ماوه‌ره‌كه‌) كارده‌كات؟ به‌داخه‌وه‌، به‌ئاشكرا ئه‌مانه ده‌بینرێن، كه‌ بزرن”. [Joel Bakan, The Corporation, p. 107]

هه‌رچۆنێك بێت، ناتوانرێت نكوڵی له‌وه‌ بكرێت، كه‌ هه‌ڵبژاردنی ڕامیاره‌‌كان له‌ ده‌ستی گشت دانیشتواندایه‌ ، به‌ڵام به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، كارایی ناڕاسته‌وخۆی سامان دێتە‌ زمان، كه‌ ده‌توانرێت ناوی ڕۆڵی میدیا و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی به‌رهه‌ممهێنان و بازرگانی و فرۆشتنی شمه‌كی لێبنرێت. وه‌ك له‌ (بەشی  D.3) باسمانكرد، میدیای ھاوچەرخ له‌لایه‌ن بزنسه‌ گه‌وره‌كانه‌وه‌ پاوانكراوه‌ و بێ سه‌رسوڕمانیش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وانه‌. به‌واتایه‌كی دیكه‌ میدیا ڕۆڵێكی گرنگ له دانانی كارایی خۆیدا له‌سه‌ر ده‌نگده‌ران و پارته‌كان و به‌تایبه‌تی هه‌ندێك له‌ ڕامیاره‌كان و كاندیده‌كان، دادەنێت. پارتی ڕادیكاڵ ئا لێره‌دا، به‌لانیكه‌مه‌وه‌، له‌لایه‌ن پرێسی (ڕۆژنامه‌وانانی) سه‌رمایه‌دارییه‌وه‌ فه‌رامۆشده‌كرێت، یا خراپتر له‌وه‌ش، ڕووبەڕووی پاگه‌نده‌ی خراپ و هێڕش دەبێتەوە. ئه‌مه‌ش ڕۆڵی پەیوەندییەكی نێگه‌تیڤ‌ له‌ نێوانی ئه‌وان و ده‌نگده‌راندا ده‌گرێت و كارایی له‌سه‌ر پلان و ئامانجی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان و كار‌یگه‌ری خۆشی له‌سه‌ر چۆنیەتی بەسەربردنی كاته‌كان و به‌گه‌ڕخستنی كاته‌ سەرەكییە‌كان و وزه‌و داهات له‌ به‌رامبه‌ر و لە به‌گژاچوونه‌وه‌ی پاگه‌نده‌كانی میدیادا، داده‌نێت. په‌یوه‌ندی به‌رهه‌مهێنان و بازرگانی و فرۆشتنی شمه‌كیش، كه‌م تا زۆر هه‌مان كارایی هه‌یه‌، گه‌رچی هه‌ر یه‌ك له‌مانه‌ باشییه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه،‌ كه‌ پێویستی به‌وه‌ نییه‌، كه‌ خۆی ئاوا ده‌رخات، كه‌ سروشتییه‌ یا ئه‌و ڕاسته‌، یاخود لایه‌نگر نییه‌ ( بێلایه‌نه‌). ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ كارایی ده‌سته‌بژێر و كۆمپانیا گه‌وره‌كان كه‌ كۆمه‌ك به‌ “Think Tank ” به‌ پاره‌ ده‌كه‌ن ( گروپێك له‌ خه‌ڵكن، كه‌ خه‌ریكی توێژینه‌وه‌ و لێكدانه‌وه‌ی ڕیپۆرته‌كان و لابه‌لاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانن و ڕۆڵی گرنگیان له‌سه‌ر داڕێژانی ڕامیاریی ده‌وڵه‌ت ، فەرمانڕەوایی ، كۆمپانیاكان هه‌یه‌)، كه‌ ئه‌مانه‌ لەتەك سیسته‌مه‌ ڕامیارییه‌كه‌دا ئاوا ئاوێته‌ بوون‌،‌ كه‌ زۆر  به‌باشی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی چینی سه‌رمایه‌دار ده‌شكێنه‌وه‌. بۆ زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌مه‌ بڕواننە (بەشی  D.2) ‌.

بە كورتی:

” چینی بزنس له‌ ڕێگەی توانای كۆمه‌كیی پاره‌ بۆ كه‌مپه‌ینه‌ ڕامیارییه‌كان، به‌ پاره‌یه‌كی باش، فەرمانڕەوایی (حكومەت) پاواندەكات و نرخێكی بەرز له‌سه‌ر لۆبیچییه‌كان داده‌نێت و خه‌ڵاتی باشی كۆنه‌ ڕامیاره‌‌ فه‌رمییه‌كان به‌ پێدانی كاری باشی به‌سوود، ده‌كات ….. به‌ته‌واوی ( ڕامیاره‌‌كان) ئاوایان لێهاتووه‌، بوونه‌ته‌‌ پاشكۆی دۆلاری هه‌مان كۆمپانیا گه‌وره‌كانی، كه‌ پاره‌ به‌ چینێكی نوێی پرۆفیشنا‌ڵ ده‌ده‌ن، بۆ ئامۆژگاری و په‌ره‌پێدان و بەرەوپێشه‌وه‌‌چوونی بیرۆكەی بزنس له‌لای خه‌ڵكی و له‌ نێوه‌ندی ڕامیارانی فه‌رمانڕه‌وادا، هه‌روه‌ها به‌‌ توێژه‌ره‌وه‌كانیش دەدات، كه‌ توێژینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ بازاڕ ده‌كه‌ن، به‌ زاناكانی كه‌ لێكۆڵینەوە لەسەر تاكەكان (مرۆڤەكان)ی نێو كۆمه‌ڵگه و په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌ن، دیسانه‌وه‌ به‌ ئه‌وانه‌شی كه‌ سه‌رئه‌نجام و هۆكاره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و به‌ره‌وپێشه‌وه‌یان ده‌به‌ن، هه‌روه‌ها به‌ كاندیده‌كانیش. ئه‌مه‌ش لە كرۆكدا هه‌ر هه‌مان شێوه‌ی كه‌مپه‌ینی ڕێكلامه‌كردنی فرۆشتنی سه‌یاره‌كان، مۆدێله‌كان، ده‌رمانه‌كان و مه‌تریاڵه‌كان یا شمه‌كی تر، وه‌رده‌گرێت.” [John Stauber and Sheldon Rampton, Toxic Sludge is Good for You, p. 78

ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه،‌ ڕێگری یه‌كه‌م بوو سه‌باره‌ت به‌ ڕاسته‌وخۆیی و ناڕاسته‌وخۆیی دارایی و سامان كه‌ چۆن ڕێگرن،  ئه‌مه‌ش له‌ خۆیدا ڕێگرێكی زۆر گه‌وره‌یه‌ له‌ وه‌رچه‌رخاندنی دیمۆكراسیدا یا وه‌ستانیدا و سه‌رئه‌نجامه‌كه‌شی له‌ پرۆسه‌كه‌دا به‌ئاسانی ده‌رده‌كه‌وێت. لەتەك ئه‌وه‌شدا خه‌ڵكی هه‌ندێك جار له‌ ڕێگەی میدیاوه چه‌واشه‌یی ده‌بینن، ده‌نگ بۆ ‌ڕیفۆرمخوازه‌كان، هه‌تا به‌ كاندیده‌ ڕادیكاله‌كانیش، ده‌ده‌ن. هه‌روه‌كو له‌ (بەشی J.2.6 ) لەبارەیەوە دواوین‌، ئەناركیسته‌كان مشتومڕی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ كاردانه‌وه‌ی هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵبژاردن به‌گشتی، كاڵبوونه‌وه‌ی ڕادیكالێتی ئه‌و پارتانه‌یه،‌ كه‌ به‌شداریده‌كه‌ن. پارته‌ شۆڕشگێڕه‌كان ده‌بنه‌ ڕیفۆرمخواز، پارته‌ ڕیفۆرمخوازه‌كان كۆتاییان به‌ پارێزه‌گاربوونی و به‌رده‌وامپێده‌ری سەرمایەداری، دێت و جۆرێك له‌و ڕامیاریانه‌ به‌ خه‌ڵكی ده‌ناسێنن و په‌یڕه‌وده‌كه‌ن، كه‌ پێشتر پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ بوون، به‌ڵێنیان به‌ خه‌ڵكی دابوو. كه‌واته‌ گه‌رچی سەخته‌ ‌ پارتێكی ڕادیكال هه‌لببژێردرێت و له‌ پرۆسه‌ی ڕادیكالێتیدا بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م كاڵبوونه‌وه‌یە گریمانی ڕوودانی هەیە. گه‌ر ئه‌م پارتییه‌ش‌ هه‌ڵببژێردرێت دوو ڕێگره‌كه‌ی تر: ڕێگری بیرۆكراسی ‌و ڕیگری سه‌رمایه‌، دێنه‌ گۆ.‌

بوونی ده‌وڵه‌تی بیرۆكراسی، كلیلی سه‌ره‌كییه‌ له‌ دڵنیاكرد‌نه‌وه‌، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌وڵه‌ت وه‌كو ” بینینی ڕۆڵی پۆلیس” ده‌مێنێته‌وه‌، دواتر ئه‌مه‌ به‌ ورد و درشتییه‌وه‌، كه ‌( بۆچی ئەناركیسته‌كان ده‌نگدان وه‌كو ئامرازێك بۆ گۆڕانكاری ، ڕەتدەكەنەوە؟ ) باسده‌كه‌ین. هه‌ر ئه‌مه‌نده‌ بەسە،‌ گه‌ر بڵێین ئەو ڕامیارانەی كه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێن، له‌ به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی بیرۆكراتیدا به‌ قازانجیان ناگه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌مه‌ی دواییان ( ده‌وڵه‌تی بیرۆكراتی) چه‌قێك یا ناوه‌ندێكی به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاته‌، له‌ كاتێكدا پێشینه‌كه که‌‌ (ڕامیاره‌‌كانن) دێن و ده‌ڕۆن. سه‌رئه‌نجام له‌ پێگەیەكدا ده‌بن بۆ ده‌سته‌مۆكردنی هه‌ر فەرمانڕەواییەكی یاخی، ئه‌مه‌ش له‌ ڕێگەی جۆرێك له‌ بیرۆكراسییە‌وه‌ ڕووده‌دات، كه‌ ده‌توانرێت نۆژەن (ھاوچەرخ)بكرێتەوە یا بگۆڕدرێت، له‌ ڕێگەی چه‌واشه‌كردن و شاردنه‌وه‌ی زانیارییه پێویستییه‌كان، به ‌پێداگرتن و پاڵپێوه‌نانی بەرنامەكانی خۆی بۆ ڕامیاره‌‌كان، كه ئه‌وانه‌ی به‌‌ تیئۆری ( به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیانن) به‌ڵام له‌ ڕاستیدا ئه‌مان پاشكۆی بیرۆكراسیین. هه‌روه‌ها پێویست به‌وه‌ش ناكات گه‌ر بڵێین، كاتێك هه‌موو ئه‌مانه‌ش سه‌ریاننه‌گرت (شكستیانهێنا) ده‌وڵه‌تی بیرۆكراتی ده‌توانێت دوا ده‌ستی بخاته‌ ڕوو، كه‌ كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی-یه‌. ‌

ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌، هه‌ڕه‌شه‌ی كوده‌تا، له‌ زۆربه‌ی زۆری وڵاتاندا، بەیارمەتی و هاریكاری وڵاتانی خۆراوا و ئەمەریكا و ئیمپریالیزم به‌رده‌وامبووه،‌ ئه‌مه‌ش به‌ ئاشكرا له‌ وڵاتانی تازه‌ گه‌شه‌سه‌ندوودا بینراوه‌ . كوده‌تاكه‌ی ئێرانی 1953 و چیلی 1973 تەنیا دوو نموونەن له‌م زنجیره‌یه‌‌. له‌ هه‌مان كاتیشدا ئه‌وانه‌ی، كه‌ به‌ناوی وڵاتانی گه‌شه‌كردووه‌وه‌ ناسراون، ئه‌وانیش به‌دوورنین له‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌‌. هه‌ڵكشانی ته‌وژمی فاشیزم له‌ ئیتالیا و ئه‌ڵمانیا و پورتوغال و ئیسپانیا، ده‌توانرێت ناوی زنجیره‌یه‌ك كوده‌تای سه‌ربازی لێبنرێت ( به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی ئیسپانیا، كه‌ فاشیزم له‌لایه‌ن میلته‌رییه‌وه‌ سه‌پێنرا) . بزنسمانه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بۆتێشكانی بزووتنەوەی كرێكاران به‌ پاره‌ كۆمه‌كی هێزی Para-Military ده‌كه‌ن ( گروپێكی سڤیل به‌ڵام به‌ جلی سه‌ربازیییەوە، له‌ شوێنه‌ جیاجیاكاندا له‌ پاكتاوكردن و  به‌كارهێنانی تیرۆردا، یارمه‌تی سوپا ده‌ده‌ن-و ک)، له‌لایه‌ن كۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانه‌وه‌، بۆ هه‌مان كار له‌و چه‌شنه‌‌، هێز ڕێكده‌خرێت و پێكده‌هێنرێت. تەنانەت نیو دیڵ The New Deal ( كە كۆمه‌ڵه‌ پڕۆگرامێك و ڕامیاریگەلێك بوون، بۆ پێشكه‌وتنی ئابووری و خۆگرتنه‌وه‌ی له‌ شانی چه‌ند ڕیفۆرمێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه،‌ كه‌ له‌لایه‌ن سه‌ره‌ك فرانكلین (ڕۆزفیڵت)ە‌وه‌، ساڵانی سییەكانی سەدەی ڕابورد‌و‌و له‌ ئه‌مه‌یكا ، ئەنجامدران – و. كـ) له‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌م كوده‌تایه‌دا بوو. [Joel Bakan, Op. Cit., pp. 86-95]. له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌م جۆره‌ ڕژێمانه‌ پارێزگاریی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌ ده‌كه‌ن و سه‌رئه‌نجام سەرمایەش پشتگیریی لەوان دەكات، كه‌چی گیروگرفت بۆ سەرمایەداری دروستده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌یه،‌ ‌ ئه‌و تیئۆره‌ ڕامیارییه‌ی كه‌ سه‌رجه‌می ده‌سه‌ڵات له‌لای یه‌ك فه‌رمانڕه‌وا گردده‌كاته‌وه‌‌، واتە دەسەڵاتی ڕەها، كه‌ لێره‌دا هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌ ده‌ستی سەرمایەداریدایه، ئاوا دەكات كە ئەمە ڕوبدات‌. ئه‌م جۆره‌ فەرمانڕەوایییانه (حكومەتانە)‌ له‌ ڕێگەی فه‌رمانڕه‌واییانه‌وه‌ ئه‌م بیرۆكە‌یان ده‌ستده‌كه‌وێت. ئه‌مه‌ش، واتە كوده‌تای سه‌ربازی كاتێك ڕووده‌دات، كه‌ یاخود به‌كاردەبرێت، كه ‌دوا ڕێگر ، ڕێگری سه‌رمایه،‌ به‌كارهێنرابێت و به‌ڵام تێكشكابێت.

ئاشكرایه‌ كه‌ ڕێگریی سه‌رمایه‌ به‌ ڕێگری سامانه‌وه‌ به‌ندده‌بێته‌وه،‌ ئه‌مه‌ش تاڕاده‌یه‌ك به‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه،‌ كه‌ سامانی گه‌وره‌ به‌رهه‌می ده‌هێنن، گرێده‌درێته‌وه‌، گه‌رچی جیاوازیش  له‌وه‌دا هه‌یه، ‌كه‌ چۆن به‌كارده‌هێنرێت. خودی ڕێگری سامانیش ڕێگە له‌وه‌ دەگرێت، كه‌ كێ بۆ ئه‌و پۆسته‌ باڵایه‌، هه‌ڵده‌بژێردرێت، ڕێگریی سه‌رمایه‌ش كۆنترۆڵی ئه‌و كه‌سه‌‌ ده‌كات، كه‌ پۆسته‌كه‌ وه‌رده‌گرێت. به‌واتایه‌كی دیكە ڕێگریی سه‌رمایه‌ هێزێكی ئابوورییە‌، له‌ وه‌ستاندنی هه‌ر فەرمانڕەوایییەك (حكومه‌تێك)دا. كه‌ كرداره‌كانی له‌لایه‌ن چینی سه‌رمایه‌داره‌وه‌ پەسەندنه‌كرێن‌، ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت.

له‌ كاتێكدا كه‌ ڕاپۆرتی ده‌نگوباسه‌كانی گۆڕانكاری له‌ فەرمانڕەواییدا، بڵاوده‌بێته‌وه‌، ده‌بینین كه‌ چۆن ده‌سه‌ڵاتی چینی سه‌رمایه‌دار بە‌گه‌ڕده‌خرێت، ڕامیاریه‌كان و یاساكان له‌ “بازاڕه‌كاندا چۆن به‌خێرهاتنیان لێده‌كرێت”. ئه‌مه‌ش له‌ (ئه‌مه‌ریكا)دا به‌ ئاشكرا ده‌بینرێت كه‌ له‌ ٠١% هه‌ره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی، كه‌‌ نزیكه‌ی 2 ملیۆن كه‌سن، له‌ ساڵی 1992دا‌ خاوه‌نی له‌ ٣٥%ی ئه‌و سامانه‌ بوون، كه‌ له‌ كاخەزی دراوی هه‌بووه‌‌، لەتەك له‌ ١٠%ی ئه‌وه‌ی دیكەشدا، كه‌ خاوه‌نی له‌ ٨١%ن …. له‌مه‌وه‌ ده‌توانین ” بۆچوونی ” بازاڕ  ببینین و بزانین، كه ئەویش‌ ده‌سه‌ڵاتی له‌ ١- ٥% دانیشتووانە‌ ھەرە ده‌وڵه‌مه‌ندەكەیە‌، له‌ وڵاته‌كه‌دا ( لەتەك پسپۆڕه‌كانی داراییاندا)، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مانیش له‌ كۆنترۆڵكردنی به‌رهه‌م و به‌گه‌ڕخستنی پاره‌كانیانه‌وه‌، هه‌ڵده‌هێنجرێت. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات، كه‌ له‌ ٩٠%ی دانیشتووانه‌كه‌ی، كه‌ له‌ پەراوێزی كۆمه‌ڵگه‌كه‌دا‌ن، به‌شێكی كه‌می وه‌ك له‌ ٢٣%ی هه‌موو جۆره‌كانی پاره‌ی به‌گه‌ڕخراوی له‌ ٢/١% ئه‌وانه‌ی ( خاوه‌نی له‌ ٢٩%ن) له‌ خاوه‌ندارێتی كاخەزە داروییەكان، بن. هه‌تا له‌وه‌ش زیاتر ( له‌ ٠٥% ئه‌وانه‌ی كه‌ باڵاده‌ستن له‌ ٩٥% پشكه‌كان له‌لای ئه‌وانن‌) ئه‌مه‌ش ئاشكرایه‌، كه‌ بۆچی دۆوگ ھێنوود Doug Henwood مشتومڕی له‌سه‌ر بازاری دراوی‌ ده‌كرد و ئاوا پێناسه‌یده‌كرد ” كه‌ ڕێگەیه‌كه‌ بۆ كه‌ڵه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، وه‌كو چینێك خاوه‌نداری ئابوورییه‌كی به‌رهه‌مهێنراوی گشت سەرمایەی دراوی بن ” سه‌رچاوه‌یه‌كن‌ له‌ ” ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاری” هه‌روه‌ها ڕێگەیه‌كیشه‌ له‌ كاراییدانان له‌سه‌ر ڕامیاریی فەرمانڕەوایی. [Wall Street: Class Racket]

لێره‌دا ده‌رككردن به‌و میكانیزمه‌ ئاسانه‌، تاكو بزانرێت ئه‌م توانا و ھێزەی سەرمایە له‌ به‌گه‌ڕنه‌خستنیدا واته‌ (فڕینی سەرمایە) كه‌ ئاوا ‌پێچه‌وانه دەبێتەوە،‌ كاراییە ئابوورییەكەی چه‌كێكی زۆر كاریگه‌ره‌ له‌ ڕاگرتنی ده‌وڵه‌تدا وه‌كو خزمه‌تكارێك. كۆمپانیاكان و ده‌سته‌بژێر ده‌توانن پاره‌كانیان له‌نێو وڵاتیش و له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیشدا، به‌گه‌ڕبخه‌ن، به‌ شێوه‌یه‌ك ببنه‌‌ هۆی شكاندنی پاره‌ له‌ بازاڕدا. گه‌ر ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كۆمپانیا گه‌وره‌كان و ئه‌وانه‌ی كه‌ پاره‌ ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ، بڕوایان به‌ فەرمانڕيەوایەتی حكومه‌ت نه‌مێنێت، به‌ئاسانی ده‌توانن پاره‌كانیان له‌ وڵاتدا نه‌خه‌نه‌گه‌ڕ و بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بیانجوڵێنن. له‌نێوخۆدا دانیشتووان به‌گشتی هه‌ست به‌ سه‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، كاتێك كه‌ ده‌بینن داخوازی (طل‌ب) كه‌مده‌بێت، بێكاران زیادده‌بن، قه‌یران سه‌رهه‌ڵده‌دات، هه‌ر وه‌كو Noam Chomsky تێبینی كرده‌وه‌:

” له‌ دیمۆكراسی سه‌رمایه‌داریدا، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ده‌بێت خواستی سه‌رمایه‌داره‌كان، بهێننه‌‌دی، گه‌ر وانه‌بێت به‌گه‌ڕخستنی پاره‌ نابێت، به‌رهه‌مهێنان نابێت، كار نابێت، سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ بەكارهێنان و هاندان نابێت، به‌و شێوەیە به‌ پێداویستییه‌كانی سه‌رجه‌می دانیشتوواندا ڕاناگات” [Turning the Tide, p. 233]

ئه‌مه‌ مسوگەریی كۆنترۆڵی فەرمانڕەوایی (حكومه‌ت) و ڕامیارییه‌كانی ئەو له‌لایه‌ن ده‌سته‌بژێره‌وه‌، ده‌كات. كاتێك كە ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تی به‌خێرهاتنی ڕامیارییه‌كانی فەرمانڕەوایەتی ناكات، به‌خێرایی پێچه‌وانه‌ ده‌كرێته‌وه‌. ده‌سه‌ڵات‌ كه‌ ” جێی بڕوای بزنسه‌” و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر، سیسته‌مه‌ ڕامیارییه‌كه‌دا هه‌یه،‌ ئه‌وه‌ دڵنیا ده‌كاته‌وه،‌ كه‌ دیمۆكراسی خزمه‌تكاری بزنسه‌ گه‌وره‌كان ده‌بێت. هه‌روه‌كو له‌لایه‌ن Malatesta وه‌ كورتكراوه‌ته‌‌وە و ده‌ڵێت:

” هه‌تا له‌ ده‌نگدانی گشتیدا … كە زۆربه‌ لەتەكیایه‌تی به‌ ئاسانی ئه‌وه‌ ده‌بینین .‌…كه‌ هێشتا فەرمانڕەوایەتی (حكومه‌ت) وه‌كو خزمه‌تكارێكی بورجوازی و جێندرمه‌كه‌ی‌ ده‌مێنێته‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌ هه‌ر شوێنیكدا پێویست بكات، ئاوا ده‌بێت، گه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌‌ش ڕویدا ئه‌وه‌ فەرمانڕەوایەتی ده‌كه‌وێته‌ ڕاوكردن و ڕه‌نگه‌‌ هه‌ڵوێستێكی دووژمنانه‌ وه‌رگرێت، یاخود دیمۆكراسسی ڕه‌نگه‌ هیچ شتێك نه‌بێت، جگه‌ له‌ خشته‌بردنی خه‌ڵكی زیاتر. كاتێك بورجوازی هه‌ست به‌وه‌ده‌كات، كه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان،‌ له‌ كاردانه‌وه‌دا به‌په‌له‌ ده‌بێت و هه‌موو كارایی خۆی و هێزه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی به‌كاریده‌هێنێت، به‌هۆی هه‌بوونی ئه‌و سامانه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی، داوا له‌ فەرمانڕەوایەتی ده‌كات، كه‌ بچێته‌وه‌ قاوخه‌كه‌ی خۆی، كه‌ جێندرمه‌ی بورجوازییه‌”‌ [Anarchy, p. 23]

به‌هۆی ئه‌م ڕێگریانه‌وه‌یه‌، كه‌ ده‌وڵه‌ت وه‌كو ئامرازێكی ده‌ستی چینی سه‌رمایه‌دارانه‌،‌ له‌ كاتێكدا به‌ تیئۆری، دیمۆكراسییه‌. لەتەك ئه‌وه‌‌‌شدا‌ ماشێنی ده‌وڵه‌ت، وه‌كو ئامرازێك دمێنێته‌وه،‌‌ تاكو‌ له‌ سایه‌یدا كه‌مینه‌یه‌ك خه‌ڵك بتوانن له‌سه‌ر بژێوی زۆربه‌ خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن، ئه‌مه‌ش، بێگومان، ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت، كه‌ ده‌وڵه‌ت له‌ فشاری جه‌ماوه‌ر پارێزراوه. شتەكە زۆر له‌وه‌وه ‌دووره‌. هه‌روه‌كو له‌ به‌شی پێشوتردا ئاماژه‌ی پێكرا، چالاكی ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن سه‌ركوتكراوانه‌وه،‌ ده‌توانێت و توانیویەتی زۆر له‌ ده‌وڵه‌ت بكات، كه‌ ڕیفۆرمی دیار، بكات. هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌وڵه‌ت ناچار بە پشتیوانیكردن له‌ كۆمه‌ڵگه‌ دژی كاردانه‌وه‌ی بێ سه‌روبه‌ره‌ی سەرمایەداری بكات، دیسانه‌وه‌ هه‌ر  لەژێر ئەم فشارە جه‌ماوه‌رییه‌شدایه،‌ كه‌ دەوڵەت ده‌توانێت شت بكات ( به‌تایبه‌ت كاتێك كە ڕه‌نگه ئەڵتەرناتیڤەكە‌ ‌له ڕێگه‌دان به‌كردنی ڕیفۆرمه‌كه‌ خراپتر ‌بێت، بۆ نموونه‌: (شۆڕش) . قسه‌ی سه‌ره‌كی لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ ئەرکێکی سروشتی ده‌وڵه‌ت نین‌.‌

دسته‌بژێرەكان به‌هۆی سامانه‌ ئابوورییه‌كه‌یانه‌وه‌، كه‌ له‌وه‌وه‌ داهاته‌كانیان په‌یداده‌كه‌ن، كه‌ ناویان: سه‌رمایه‌داری دارایی، سه‌رمایه‌داری پیشه‌سازی، خاوه‌ن موڵك و زه‌وین، ده‌توانن سه‌رمایه‌یه‌كی زۆر له‌وانه‌ی كه‌ ده‌یانچه‌وسێننه‌وه‌، ‌كۆبكه‌نه‌وه‌. ئه‌مه‌ش‌ خشتی بناخە‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك داده‌نێت، كه‌ له‌ شێوه‌یه‌كی قوچكەیی (هیراشی)یانه‌دا بێت، سه‌باره‌ت به‌ چینه‌ ئابورییه‌كان، كه‌‌ له‌ شانییه‌وه‌ نایه‌كسانی و جیاوازییه‌كی زۆری سامان له‌نێوانی موڵك و زه‌وی بچوكدا، كه‌ ده‌سته‌بژێری خاوه‌ن زه‌وی و زار له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا خستۆته‌ سه‌ره‌وه ‌و نه‌داره‌كان و بێ موڵكه‌كانیش كه‌ زۆربه‌ن خستۆته‌ دامێنی كۆمه‌ڵگه‌كه‌وه‌‌ . له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن یا كردنی لۆبی یاخود ده‌مچه‌وركردنی یاسادانه‌ران، پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ده‌وێت، ده‌سته‌بژێرە له‌بارەكان ده‌توانن كۆنترۆڵی پرۆسێسی ڕامیاری بكه‌ن ….. به‌وه‌ش كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌ت … له‌ ڕێگەی ” هێزی گیرفان/جزدانه‌وه‌” . به‌كورتی:

” دیمۆكراسییه‌ك نییه‌، كه‌ خۆی له‌و یاسایه‌ ئازادكردبێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ شتێكی باشتر بكات، یاخوود خۆی له‌ كه‌رتبوون له‌ نێوان فه‌رمانڕه‌وایاندا و فه‌رمانییكراواندا، ئازاد كردبێت …. یا به‌ لانیكه‌مه‌وه‌ دیمۆكراسییەك نییه،‌ كه‌ ڕۆڵ و فه‌رمانی بزنس و به‌گه‌ڕخستنی پاره‌ی خستبێته‌ غه‌رغه‌ره‌وه‌ ( نزیک به‌ مردن).  تەنیا سامانداران و ئه‌وانه‌ی كه‌ توانای داراییان باشه‌ ده‌توانن كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و له‌و پله‌و پێگه‌یه‌، دڵنیابن. له‌ دیمۆكراسیدا گۆڕینی فەرمانڕەوایەتی (حكومه‌ت) ده‌ستاوده‌ست پێكردنێكه‌ یا سوڕێكه‌ له‌ گروپێكی ده‌سته‌بژێره‌وه‌ بۆ گروپێكی دیكەی ده‌سته‌بژێر”. [Harold Barclay, Op. Cit., p. 47]

به‌واتایه‌كی دی، ده‌سته‌بژێر له‌ ڕێگەی سامانی گه‌وره‌ی جیا جیاوه‌  كۆنترۆڵی ڕامیارییه‌كان و مسۆگەریی به‌رده‌وامبوونی ئه‌وە‌ش ده‌كات،‌ ئا به‌م شێوه‌یه،‌ كه‌ به‌رده‌وامیدان ده‌بێت به‌ كۆنترۆڵی ده‌سته‌بژێر. ئا له‌م ڕێگەیه‌وه‌ ئه‌و بڕیاره‌ ڕامیارییه‌ گرنگانه‌ی كه له‌ سه‌ره‌وه ده‌درێن، له‌ژێر  كارایی ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ خواره‌وه‌ن، به‌ده‌رن و به‌ ویستی ئه‌وان نین. له‌ كۆتاییدا ده‌بێت ئه‌وه‌ش تێبینی بكرێت، كه‌ ئه‌م ڕێگرانه‌ به‌ ڕێكه‌وت‌ ڕووناده‌ن، له‌وێوه‌ سه‌رچاوه‌ده‌گرن‌، كه‌ ده‌وڵه‌ت ڕێكیخستوون، له‌ ڕێگەی بێدەسەڵاتكردنی جەماوەر و چڕكردنەوەی ده‌سه‌ڵات له‌ چنگی ئه‌و كه‌مینه‌یەدا، كه‌ فەرمانڕەوایەتی پێكده‌هێنن. سروشتی ته‌واوی ده‌وڵه‌ت دڵنیایی ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی ده‌سته‌بژێردا ده‌مێنێته‌وه‌. له‌به‌ئه‌وە‌شه‌، كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ چینی سه‌رمایه‌دار خوازیاری نێوه‌ندگه‌راییە (مه‌ركه‌زیەتە).  ئه‌مه‌ له‌ به‌شه‌كانی ئاینده‌دا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.

بۆ زانیاری زیاتر له‌ سه‌ر فه‌رمانڕه‌وایی ده‌سته‌بژێر و په‌یوه‌ندیان به‌ ده‌وڵه‌ته‌وه، ده‌توانیت ئه‌م سه‌رچاوانه‌ ببینیت:

C. Wright Mills, The Power Elite [Oxford, 1956]; cf. Ralph Miliband, The State in Capitalist Society [Basic Books, 1969] and Divided Societies [Oxford, 1989]; G. William Domhoff, Who Rules America? [Prentice Hall, 1967]; and Who Rules America Now? A View for the ’80s [Touchstone, 1983]).

*****************************

بۆ خوێندنەوەی بەشەكانی پێشوو،  كرتە لەسەر ئەم بەستەرانەی خوارەوە بكە

بەشی B.2

http://wp.me/pu7aS-1bW

و بەشی B.2.1

http://wp.me/pu7aS-1aZ

بەشی B.2.2

http://wp.me/pu7aS-1an

بۆ خوێندنەوەی بابەتی دیكە بە كوردی سەردانی ئەم بەستەرە بكە

www.afaqkurdish.wordpress.com

سەرچاوەی دەقە ئینگلیزییەكە

www.anarchism.pageabode.com/afaq/secB2.html#secb23

خه‌باتی ڕاسته‌خۆ چییە؟

 J.2 خه‌باتی ڕاسته‌خۆ چییە؟

 

An Anarchist FAQ

و. لە فەرەنسییەوە : سەلام عارف

 

خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ به‌بۆچوونی ڕۆدۆلڤ ڕۆکه‌ر Rudolf rocker ئه‌و ئامرازانه‌ن که‌ به‌ده‌ست کارگه‌ران و جه‌ماوه‌ره‌وه‌ن‌، دژی چه‌وسانه‌وه‌ی ئابووریی و ڕامیاریی، بۆ نموونه‌ هێرشی هزری، مانگرتنه‌کان، خۆدابڕین و په‌یوه‌ندی یه‌کلاکردنه‌وه‌، شکاندن و په‌کخستن**به ‌فۆرمی جیاواز جیاواز، پڕوپاگه‌نده‌ دژی میلیتاریزم به‌تایبه‌تی له‌ کاتی هه‌ستیار و مه‌ترسیداردا، ڕێکخستنی به‌رگریی چه‌کداریی جه‌ماوه‌ری بۆ پاراستنی ژیان و سه‌ربه‌ستی.[Anarcho-Syndicalism, p. 66]

 

ئه‌نارکیسته‌کان بڕوایان وایه‌ که ‌مه‌رج نییه‌ خه‌باتی ڕاسته‌خۆ هه‌ر له ‌شوێنی کارکردنه‌کاندا ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵکو له‌ بواره‌کانی تری ژیانیشدا ئه‌نجام ده‌درێت، بۆ نموونه‌ نه‌دانی کرێی خانوو به‌ کۆمه‌ک، دابڕان و په‌یوه‌ندی یه‌کلاکردنه‌وه‌ له‌ به‌کارهێنانی کاڵاکاندا، به‌کاربردنی هه‌موو جۆره‌کانی داگیرکردن و مانگرتنه‌کانی sit-in ی کارگه‌ران، زیادکردنی ڕێژه‌ی سه‌دی نه‌دانی باجه‌کان و هه‌روه‌ها ڕێگه‌گرتن له‌ ته‌واوکردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ که ‌له‌ قۆناخی ئه‌نجامداندان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان که ‌دژه‌ سۆسیالن، خۆپیشاندانی ئیعترازی دژی گیروگرفته‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به ‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان که‌ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌خۆیان هه‌یه‌ به‌ مووچه ‌و هه‌قده‌سته‌وه،‌ به‌ره‌نگاری ئه‌و هێرشانه‌ که ‌ده‌کرێنه‌ سه‌ر کۆمینه‌کان، دژایه‌تیکردنی هه‌موو ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی ژیان که ‌له‌ خزمه‌تی پارێزگاری و هێشتنه‌وه‌ی سیستمی ئێسته‌دان، سه‌رباری ئه‌وانه‌ مانگرتنی خۆیی بۆ فشارخستنه‌ سه‌ر خاوه‌نکاره‌کان و ناچارکردنیان تا بخرێنه‌ به‌رده‌م لێپرسینه‌وه ‌و ئاوڕدانه‌وه‌ له ‌جه‌ماوه‌ر. [Op. Cit., p. 72]

 

له‌ڕاستیدا ڕیشه‌ی کاری ڕاسته‌وخۆ خه‌باتکردنه‌ بۆ خۆ و ڕێگه‌نه‌دانه‌ به ‌که‌سانی تر که ‌به ‌ناوی ئێوه‌وه‌ کار بکه‌ن، واته‌ له‌بریی سیاسه‌تمه‌داران خۆتان کاری خۆتان بکه‌ن، voltain de cleyre کاکڵه‌ی کاری ڕاسته‌وخۆی به ‌ڕێکخستنی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی جه‌ماوه‌ر زانیوه‌.

 

ئه‌و که‌سانه‌ی وا بیر ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ‌و چاونه‌ترسن و سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان بدۆزنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ که‌سانی تر و ده‌یانه‌وێت بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕ و دابه‌ش بکه‌ن سه‌باره‌ت به‌ کاری ڕاسته‌وخۆ و ئاشکرای بکه‌ن که‌ پارتیزانی کاری ڕاسته‌وخۆن و ده‌ست له به‌‌ئازادیده‌ربڕینی بیروبۆچوونه‌کانیان هه‌ڵناگرن و ده‌توانن پێکه‌وه‌ کار بکه‌ن دژی پابه‌ندی و چه‌وسانه‌وه‌. دێته‌وه‌ یادم 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کۆمه‌ڵه‌ی سڵاوی سه‌ربازی-armée salut کاری ڕاسته‌وخۆیان ئه‌نجام ده‌دا بۆ ئازادیی بیروڕاده‌ربڕین له‌ ناوخۆیاندا ئه‌ندامه‌کانیان به‌ ئازادی بیروڕای خۆیان ده‌رده‌بڕی مافی نوێژکردنیان و پێکه‌وه‌ گۆرانیوتنیان پارێزراو بوو، هه‌موو پێکه‌وه‌ کاریان ده‌کرد بۆ پاشه‌کشه‌پێکردنی چه‌وسێنه‌ره‌کانیان، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ واز له‌ ئه‌مان بهێنن و ته‌گه‌ره‌ نه‌بن له‌سه‌ر ڕێگه‌یان.[Direct Action]

 

کارگه‌ران له‌سه‌ر ئاستی دنیا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن هه‌مان ڕێگه‌ بگرنه‌ به‌ر. هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ که‌ خاوه‌نی پلانێکن بۆ ئه‌نجامدانی کارێک ئه‌وانه‌ نیازی ئه‌وه‌یان نییه ‌و نایانه‌وێ به ‌سه‌روه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌راندا تێبپه‌ڕێن و داوایان لێبکه‌ن پلانه‌کانیان بۆ جێبه‌جێ بکرێت، ئه‌وانه‌ سروشتی کارکردنیان سروشتێکی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه‌، هه‌موو تاقیکردنه‌وه‌کان سه‌لماندویانه‌ که‌ هاریکاریکردن له‌ بنه‌ڕه‌تدا سروشتێکی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه‌، زۆرکه‌س ئه‌وه‌یان له‌ بیره‌ که‌ خانمانی ماڵه‌کان له‌ شاری نیویۆرک خۆیان بۆ خۆیان بڕیاری ئه‌وه‌یان دا که‌ پشت بکه‌نه‌ قه‌سابه‌کان و گۆشتیان لێنه‌کڕن و ناچاریان بکه‌ن نرخه‌کانیان داببه‌زێنن. ئێسته‌ش ‌هه‌مان هه‌ڵوێستی خۆدابڕین و په‌یوه‌ندی پچڕاندن هه‌ر هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له‌ بواری چه‌وری و که‌ره‌دا. مه‌به‌ست له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و کارانه‌ زه‌ره‌ردان نییه‌ نه‌ ڕاسته‌وخۆ نه‌ ناڕاسته‌وخۆ، به‌ڵکو وه‌ڵامێکی چاونه‌ترسانه‌ی ڕاسته‌وخۆی ئه‌وانه‌یه‌ که‌ زوڵمیان لێده‌کرێت. زۆرجاریش ئه‌و که‌سانه‌ ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ بڕوایان به‌ کاری ڕاسته‌خۆ هه‌یه‌.[Martha Ackelsberg, Free Women of Spain, p. 33]

 

کاری ڕاسته‌وخۆ کاری ڕاسته‌وخۆ کارکردنه‌ بۆ خۆ، فۆرمێکی جموجووڵی جه‌ماوه‌رییه‌ که‌ خه‌ڵکی خۆی بڕیاری ده‌دات و داوه ‌و خۆی بۆ ڕێکخستووه ‌و ڕێک ده‌خات له‌سه‌ر بنه‌مای پشتبه‌ستن به ‌خۆبه‌هێزی کۆمه‌کی به‌ جۆرێک که‌ کاره‌کان و داواکانیان به‌ که‌سانی تردا تێنه‌په‌ڕێت، که‌سانی تر مه‌به‌ست له ‌نوێنه‌ران و سیاسه‌تمه‌دارانه‌، کاری ڕاسته‌وخۆ ده‌ربڕینێکی سروشتییه‌ له‌ ئازادی له‌-ئۆتۆبه‌ڕێوه‌بردن-، کاری ڕاسته‌وخۆ دژی ئۆتۆریتێی پشت مێزه‌کانه‌، دژی یاساکانه‌، دژی هه‌ڵکوتان و هێرشبردنه‌ که ‌ده‌کرێنه ‌سه‌ر به‌ها ڕه‌وشتیته‌کان، کاری ڕاسته‌وخۆ ده‌ربڕین و مێتۆدیکی توندوتۆڵی ئه‌نارکیزمه. ‌[Emma Goldman, Red Emma Speaks, pp. 62-63]

 

به‌و جۆره‌ ئاشکرایه‌ کاری ڕاسته‌وخۆ کارکردنه‌ بۆ خۆ، ئێوه‌ توانای ئه‌وه‌تان هه‌یه‌ خۆتان هێز و توانای خۆتان ڕێک بخه‌ن و بیخه‌نه‌ ڕوو و پیشانی بده‌ن که‌ ئێوه‌ ده‌توانن خۆتان خۆتان به‌ڕێوه‌ ببه‌ن و جڵه‌وی ژیان و پاشه‌ڕۆژی ژیانی خۆتان به‌ ده‌ست خۆتانه‌وه‌ بێت.

 

ئامانجی کاری ڕاسته‌وخۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌موو جه‌ماوه‌ر، نێرومێ، ئه‌و ئامرازانه‌یان پێبێت تا بتوانن وه‌ک پێویست سوود له‌ شاره‌زایی و وه‌ستایی خۆیان وه‌ربگرن، تا بتوانن ئاڕاسته‌ی ژیانی خۆیان دیاری بکه‌ن. [Martha Ackelsberg, Op. Cit., p. 32]

 

به‌ واته‌یه‌کی تر ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌و بیروبۆچوونه‌ ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ ده‌ڵێت کۆمه‌ڵگه‌ وه‌ستاو و نه‌گۆڕه ‌statique و به‌و پێوه‌ره‌ش ‌ئه‌وه‌ ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ هۆشمه‌ندیی خه‌ڵکی ناگۆڕێت و ئه‌وه‌ش که‌ خه‌ڵکی گه‌لحۆن و هه‌روه‌هاش ده‌مێننه‌وه‌ توانای گۆڕانیان نییه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌نارکیسته‌کان پاڵپشتی کاری ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ر ده‌که‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی داواکارییه‌کانیان، ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدا که ‌ده‌زانن ئه‌و کاره‌ ئاسان نییه ‌و گران ده‌که‌وێت له‌ خه‌باتکردندا دژی سیستمی هه‌ره‌میی خاوه‌نئیمتیازه‌کان.

 

مێژوو سه‌لماندویه‌تی که‌ ئه‌و کاتانه‌ی خه‌ڵکی خواره‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ خه‌باتیان کردوه‌ هه‌موو کات سه‌رکه‌وت و براوه‌ بوون، هه‌ر له‌ ڕه‌وتی ئه‌و خه‌باتکردنه‌شدا هۆشمه‌ندی و شێوازه‌کانی خه‌باتکردنیان گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه‌. کاری ڕاسته‌وخۆ به‌ درێژایی سه‌ده‌کانی ڕابووردو بۆ پسانی زنجیری به‌ندایه‌تی بووه‌. مافی ده‌نگدان و ئازادی به‌رهه‌می خه‌بات و کاری ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌رن،‌ هه‌ربۆیه‌ ده‌بێت سووک ته‌ماشا نه‌کرێت و بزانرێت چۆن به‌ کار ده‌هێنرێن بۆ له‌گۆڕنانی ناعه‌داله‌ت و زاڵبوون و سه‌روه‌ریی مرۆڤ به‌سه‌ر مرۆڤه‌کانی تره‌وه.

 

له‌م به‌شانه‌ی section خواره‌وه‌ له‌ جۆری پرسیار و وه‌ڵامدا پیشانی ده‌ده‌ین بۆ و‌ چۆن ئه‌نارکیسته‌کان کاری ڕاسته‌وخۆ پیاده‌ ده‌که‌ن وه‌ک ئامرازێک بۆ گۆڕانکاری له‌بریی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان.

 

********************************

بۆ خوێندنەوەی بابەتی دیكە لەو بارەوە، كلیكی ئەم بستەرە بكە

https://afaqkurdish.wordpress.com/

سەرچاوەی دەقە فەرەنسییەكە

http://faqanarchiste.free.fr/secJ2.php3

سەرچاوەی دەقە ئینگلزییەكە

http://anarchism.pageabode.com/afaq/secJ2.html