ئەرشیفەکانى هاوپۆل: كوردی – Kurdi
بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان
دیسانه‌وه هه‌مانه‌ی ده‌ماندنی فشه که‌وته‌وه کار!!!!!
دیسانه‌وه هه‌مانه‌ی ده‌ماندنی فشه که‌وته‌وه کار!!!!!
زاهیر باهیر- له‌نده‌ن
04/04/2014
زۆر گه‌ڕام به دوای تایتڵێکی دیکه‌دا که باشتر بسازێ له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردن و هاشه‌و هوشه‌ی کاندیده‌کانی نێو ئه‌و یارییه‌دا ، لێ له‌وه‌ی سه‌ره‌وه باشترم نه‌دۆزییه‌وه .
هه‌ر 7 مانگێك به‌ر له ئێستا بوو خه‌ڵکی کوردستان له‌لایه‌ن ڕامیاره‌کان و پارته‌کانیانه‌وه ، بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانتاره‌کانی کوردستان ، تاودران و بوو به ڕۆمه‌ڵخه‌زایه‌ك که له هیچ شوێنێکی دیکه‌دا، نه‌بینراوه و نابینرێت. ئێستاش بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامه‌کانی په‌ڕله‌مانی عێراق و پارێزگاکان ، ده‌ستیپێکردۆته‌وه . له‌م گه‌مه‌یه‌شدا وه‌کو ئه‌وانه‌ی پێشتر ، که‌سانێکی ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز و حیزب جیا ، به‌ڵام به هه‌مان ئایدیا‌و هه‌مان ئامانج له پرۆسه‌ی له‌خشته بردن و گێلکردنی خه‌ڵکی کوردستاندا ده‌ستبه‌کارن. هه‌ر یه‌که‌یان کۆمه‌ڵێك وشه‌ی بریقه‌دارو سۆزڕاکێشی له‌به‌ر کرده‌وه و په‌یتا په‌یتا به‌گوێی ناسیاوان و نه‌یارانیدا، ده‌داته‌وه ، به‌ڵینی فشه‌یان ده‌داتێ و له‌به‌رده‌میاندا ده‌بێته قه‌تره‌یه‌ك ئاو .
ڕه‌نگه به‌ده‌گمه‌ن که‌سانی سه‌ربه‌خۆ، ناپاشکۆ، به حیزبه‌کان له نێو کاندیده‌کاندا ، هه‌بن، زۆرربه‌یان سه‌ر به یه‌کێک له‌و حیزبانه‌ن که ساڵه‌هایه‌کی دووروو درێژه پێناسه‌کانیان لای زۆربه‌مان، که‌شفه و له‌م پرۆسه‌یه‌شدا مێگه‌له‌که‌شیان ئازادکردووه به ده‌نگدان به هه‌ر یه‌کێك له شوانه‌کان که خۆیان، ده‌نگه‌ده‌ر‌ان، ده‌یخوازن، ئه‌مه له کاتێکدا که ئه‌م پارت و کاندیدانه شه‌رم له خۆیان ناکه‌ن ، پرسیارێك له خۆیان ناکه‌ن، که ده‌توانن چی پێشکه‌ش به‌م خه‌ڵکه هه‌زاره‌ی کوردستان بکه‌ن. خۆ ئه‌گه‌ر باس له ڕۆڵی حیزبه‌کانیان بکه‌ن، ئه‌وه هه‌موومان ده‌زانین که ڕۆڵی هه‌ر هه‌موویان له گه‌ڕانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه به‌ره‌ودواوه و به‌شداری و هاوبه‌شی له گه‌نده‌ڵی و دزینی سامانی وڵات به سروشتی و ناسروشتییه‌وه، له وێرانکردنی وڵاته‌وه ، له هێنانی کۆمپانیای بێیانه و ته‌راتێنکردنی تۆڕه سیخوڕییه‌کانی وڵاتانی دراوسێ و ئه‌مه‌ریکا و هه‌تا وڵاتانی خۆرواش، له نێو وڵات‌دا. هێنانی ئه‌ته‌کییه‌ت و کوڵتوری ئێکسپایه‌ری خوازراوی خۆراوا و ئه‌مه‌ریکا و داخوازییه‌کانی بازاڕئازاد و گرانکردنی سه‌رجه‌می پێداویستییه‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌و ده‌رگاکردنه‌وه بۆ هێنانی هه‌موو کاڵایه‌کی بێیانه هه‌ر له سه‌یاره‌وه تاکو کاڵایه‌کی بچوک و زۆری دیکه له‌مانه ، چی تریان بۆ خه‌ڵکی کردوه یا هێناوه؟!! کاتێکیش که کاندیدێک سه‌ر به‌مان بێت ده‌توانێت چ شتێکی جیاواز، چ خواستێکی خه‌ڵکی بهێنێته دی ؟!!!
باشه ئه‌م کاندید یا ئه‌و حیزب چ به‌رنامه‌یه‌کیان له کێشه‌ی بێ‌کاری و ئاو و کاره‌با و گاز و که‌مکردنه‌وه‌ی کرێخانو و کێشه‌ی خانوووبه‌ره، لابه‌لاکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی هاتوچۆو به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی هه‌موو که‌ره‌سه‌کان و پێداویستییه‌کانی ژیان، زیادکردنی موچه‌ی سه‌رکار، پارێزگاری و سه‌لامه‌تی سه‌ر کار‌و کارکردن و مه‌سه‌له‌ی ژینگه و مافی ئاژه‌ڵ و دابینکردنی ئازادی تاکه‌کان، هه‌یه ؟ . ئه‌ی ده‌رباره‌ی هه‌بوونی هه‌موو ئه‌و قوتابخانه و زانکۆ و په‌یمانگا و خه‌سته‌خانه و کلینیکه ئه‌هلییانه، وه‌ستاندنی لێدانی بیری ئیرتیوازی و چاڵه نه‌وتینه یه‌ك به‌دووی یه‌که‌کان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی لادێکان و کۆتاکردنی ده‌ستی کۆمپانیا بێیانه‌کان و بوژاندنه‌وه‌ی کشتیاری و ئاژه‌ڵداری و داخستنی سنوره‌کان به‌ڕوی کاڵای بێیانه‌دا یا لانیکه‌م دانانی باجێکی گونجاو له هاوردنیاندا، وه‌ستانی هه‌راجکردنی زه‌وی زار‌و ده‌شت و شاخه‌کان و گه‌ڕانه‌وه‌یان و به کۆمه‌ڵایه‌تیکردنیان تاکو هه‌موو هاووڵاتییه‌ك وه‌ك یه‌ك که‌ڵکیان لێببینێت… ئه‌ی بۆ ئه‌مانه کاکه و داده‌ی کاندید به‌رنامه‌یان چییه؟!!! هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و جیاکردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت و دین و ده‌وڵه‌ت له په‌روه‌رده‌و فێرکردن و ده‌زگه خزمه‌تگوزارییه‌کانی دیکه و کارکردن له‌سه‌ر هه‌ستی تاکه‌کان و یاساخکردنی هه‌موو هه‌ڵمه‌تێکی میدیاکان و پاگه‌نده‌ی پارت و ڕامیاره‌کان له دژی هاوووڵاتیانی غه‌یره کورد و خه‌ڵکانی بێیانه که له‌وێدا کار‌ده‌که‌ن ، ئه‌ی له‌م باره‌یه‌وه چی له هه‌گبه‌که‌یاندایه؟!!! یا بۆ باشکردنی ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌کان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی فیعلی یاساکانی پاره‌ی خانه‌نشینی په‌ڕله‌مانتاره‌کان و یاسای فره‌ژنی و خه‌ته‌نه‌کردنی کچان و هه‌تا کوڕانیش، چی ده‌ڵێن؟!!! ئایا پلانێکی ته‌واو له پارێژگاریکردنی ژینگه‌و کارکردن له‌سه‌ر پوکانه‌وه و زینده‌به‌چالکردنی نه‌رێته کۆنه زه‌ره‌ربه‌خشه‌کان و وه‌ستانی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی که‌سانی نزیکی به‌رپرسان و ده‌ستڕۆیشتوان به پاره‌ی مۆڵ بۆ خوێندنی باڵا له وڵاتانی ببێیانه و به جددی کارکرددن بۆ پرسی ژنان و پاراستنی ژیانیان و کۆتایییهێنان به توندوتیژی دژیان و دژی منداڵان، گرتنه‌وه خه‌رجی له مزگه‌وت و که‌نیسه‌و مه‌ڵبه‌نده حیزبییه‌کان و سێنته‌ره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان که تاکی تیادا بێده‌نگده‌کرێت و بیر‌و هۆشی و که‌سایه‌تی ئه‌وی تیادا تیرۆرده‌کردێت ، بنه‌بڕکردنی بیرۆکراسی به گێڕانه‌وه‌ی هه‌موو بڕیاره‌کان بۆ نێو خودی کۆمۆنێتی و خه‌ڵکه‌کانی، دانانی بوجه‌ی تایبه‌تی بۆ گه‌ڕه‌که‌کان ، گونده‌کان شارۆچکه‌کان و تاکو به بڕیاری ئه‌نجومه‌نه‌کانی خه‌ڵکانی ئاسایی سه‌ربه‌خۆ له پارته‌کانی ئه‌و شوێنانه، بڕیار له‌سه‌ر سه‌رفکردن و به‌کارهێنانیدا، بده‌ن، دروستکردنی لیژانی جیاجیا له دانیشتوانی ناحیزبی بۆ چاودێریکردنی کاروباره‌کانی دائیره خزمه‌تگوزارییه‌کان . سۆپه‌رمارکێته‌کان ، دوکانه بچوکه‌کان کێڵگه کشتیارییه‌کان…. بۆ ئه‌وه‌ی دووربن له بیرۆکراسییه‌ت و نه‌کردنی کاره‌کانیان به ڕێکوپێکی، بۆ ڕاگرتنی نرخی گونجاو و دانراو بۆ کاڵاکانیان و نه‌فرۆشتنی خواردن و ده‌رمانی ئێکسپایه‌ر ، بۆ ئه‌مانه چ پلانێکیان هه‌یه ؟!!! به‌ڵێندان و کارکردن له‌سه‌ر دروستکردنی فه‌زای ئازادی لێدوان له سه‌ر سه‌رجه‌می پرسی دین و مه‌زهه‌ب ، ژنان ، گه‌نده‌ڵی ، په‌روه‌رده و فێرکردن و کێشه‌کانی دیکه له‌سه‌ر ڕوبه‌ره‌کانی ڕۆژنامه‌کان و شاشه‌ی ته‌له‌فزوێنه‌کان به‌بێ ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکانی مشت‌ومڕ که‌ر ، هه‌ر لایه‌نێک بن، ڕووبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی ژیان ببنه‌وه ، له‌م مه‌یدانه‌دا چیمان پێده‌ڵێن؟!! ئه‌ی سه‌باره‌ت به‌و هه‌موو ملیۆنه‌رو م لیارده‌ره‌ی که به به‌رده‌وامی ژماره‌یان له زیادبووندایه ، چی ده‌ڵێن؟!!!
بێگومان ئه‌م لیسته نیوه‌ی ئه‌و داخوازیانه‌ش نین که مان و نه‌مانی ژیانی خه‌ڵکه‌که‌ی ، پێوه‌گرێدراوه ، چونکه ده‌توانین ئه‌م لیسته بۆ زۆر داخوازی دیکه درێژبکه‌ینه‌وه . به‌ڕای من ئه‌مانه به‌شێکی گرنگی ژیانی خه‌ڵکین، گه‌رچی شؤڕش نیین ، به‌ڵام کردنی ڕیفۆرمێکی به‌رچاوگرن له‌و وڵاته‌دا که دانیشتوانی شایانی زیاترن، بۆیان بکرێت. به‌ڵام ئایه که‌سێك له کاندیده‌کان به‌رنامه‌یه‌کی ئا‌وا به خه‌ێاڵیدا دێت یا ڕاستتر ده‌وێرن بۆ ته‌نها به‌شێکی بچوك له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه کار بکه‌ن یا هه‌ر پاگه‌نده‌شی بۆ بکه‌ن؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر ناتوانن به چ ڕوویه‌که‌وه داوای ده‌نگدانمان لێده‌که‌ن ؟!! ئایا هه‌ر به ته‌نها باسکردن له بوجه و شه‌فافییه‌ت به‌سه؟ ئه‌م قه‌وانه هه‌ر نه‌بڕایه‌وه ، ئه‌م ده‌هۆڵه‌ی چه‌نده‌ها ساڵه لێده‌ردرێت ، هه‌ر نه‌دڕا؟ له خشته‌بردنی ئه‌م خه‌ڵکه‌و خۆڵکردنه چاویانه‌وه ، هه‌ر کۆتایی نه‌هات؟!!
دەنگدان بە مشەخۆران و هەڵبژاردنی خراپ لە خراپتر
دەنگدان بە مشەخۆران و هەڵبژاردنی خراپ لە خراپتر
هەژێن
جارێکی دیکە گاڵتەجاریی بانگهێشتکردنی خەڵک بۆ دەنگدان بە چەوسێنەرانی خۆی؛ بۆ هەڵبژاردنی خراپ لە خراپتر، دەستی پێکردەوە !
من وەک تاکێك کە مافی دەنگدان بە سەروەران و و هەڵبژاردنی مشەخۆرانم هەیە، هەموو جارێك لە خۆم دەپرسم:
ئایا ئێمەی دەنگدەر مافی گۆڕینی هیچ شتێک لەو شتانەی کە پەیوەندییان بە ژیان و ئارەزوو و داخوازییەکانمانەوە هەیە، هەیە :
– چۆنیەتی بەرێوەبردنی کاروبارەکانی کۆمەڵگە ؟
– چۆنیەتی رێکخستنی بەرهەمهێنان و دابەشکردن ؟
– چۆنیەتی بەکاربردن و وەبەرهێنانی سامان و داهاتەکانی کۆمەڵگە ؟
– چۆنیەتی پاراستنی ئاساییشی کۆمەڵگە ؟
– چۆنیەتی پێوەری دیاریکردنی مووچە، دابینکردنی خانووبەرە؟
– چۆنیەتی بەخشینەوەی پاداشت و بەهرەمەندبوون لە هەلی کار و خوێندن ؟
-چۆنیەتی بڕیاردانی جەنگەکان و ڕێکەوتنەکان ؟
– چۆنیەتی دابەشکردنی دەسەڵات لەنێوان تاکەکانی کۆمەڵگە ؟
– چۆنیەتی دابەشکردن و بەخشینەوەی زەوی و شاخ و دۆڵ و گردەکان ؟
– چۆنیەتی و لەپێناوچی بەهرەمەندبوونی پارتەکان لە سامان و بودجەی کۆمەڵگە ؟
– چۆنیەتی و بۆچی تایبەتیکردنەوەی کەرتەکان و تاپۆکردنیان لەسەر کۆمپانییەکانی دەسەڵاتداران ؟
– نەدانی مووچەی چەند مانگ و بۆ کێ چوونی داهاتی نەوت و گمرگەکان ؟
– بۆچی گوندەکان ئاوەداننەکراونەتەوە و کشتکاریی فەرامۆشکراوە و لەولاوە وڵات کراوەتە ساخکردنەوەی بەرهەمە کشتوکاڵییە دەستکارییکراوەکان ؟
بۆچی درێژەدان بە هەمان سیستەم و پرۆگرامی پەروەردە و خوێندنی بەعسی ؟
– چۆنیەتی پەنادانی سەرانی ڕێمی بە‌عس و بەڕێکردنیان بۆ هەندەران ؟
– چۆنیەتی لێبوردن لە فرۆکەوانەکان و ئەنفالچییان ؟
– هەزاران شتی دکەی زۆر گرنگ، کە پەیوەندییان بە ژیانی هەمووانەوە هەیە ؟
ئەی بڕیارە دەنگدان و هەڵبژاردن چی بگٶڕێت ؟
ئەگەر دەنگدان بۆ بەرژەوەندی خودی ئێمەیە وەك تاك و وەك کۆمەڵگەیە، بۆچی دەسەڵاتداران ئەوەندە دەپاڕێنەوە و بۆ دەنگدان هانمانددەن، بەڵام کاتێك کە واژۆی نامەیەک یا داواکارییەکمان بکەوێتە بەردەستییان، دە‌بێت بەرتیل و واسیتە و مل بە هەزار و یەك بێنەوبەردە بدەین و دەست بە سنگەوە بگرین و سوپاسگوزاری ملهوڕی ئەوان بین، تا بۆ ئێمەی ژێردەست [دەنگدەری خۆشباوەڕ] ئەنجامی بدەن؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
******************
http://www.hezheen.tk
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وەڵامه‌كان – ٦
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وەڵامه‌كان
ئەگەر پێمانوابێت، وەڵامەكانی ئێمە تەواو و دوا دەركی مرۆڤایەتین، ئەوا خەریكین لە خۆمان بتێك سازدەكەین. ھەروەھا ئەگەر پێمانوابێت، ئەو سیستەمی ڕێكخستنەی كۆمەڵگە، كە ئێمە خەباتی بۆ دەكەین، دوایین چاوەڕوانی و گەشەیەكە، كە مرۆڤایەتی پێیدەگات، ئەوا دیسانەوە خەریكین پووچگەراییەكی دی لە تەپوتۆزی پۆوچگەراییەكانی دیكە، چێدەكەینەوە. سۆشیالیزم بەھەشتێك نییە لە ئاسمانەكانەوە دایگرین و لە پەڕاوی ئەفسانەكاندا بیدۆزینەوە و مۆدێرنیزەی بكەین، سۆشیالیزم خەونی مرۆڤی زیندووە و بە پراكتیكی شۆڕشگێڕانە كەتواریی دەبێتەوە و سەركەوتنیشی لە كولتووربوویندا دە‌بێت، بەبێ ئەوە، لە خەیاڵی گۆشەگیرانە و فەنتازی ئایدیالیستانە بەولاوەتر نابێت.
هەژێن
بەشی شەشەم
ئێوه چ ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری سته‌می نه‌ته‌وه‌یی و گرفتی ناوچه دابراوه‌كان به‌دروست ده‌زانن ؟
پێشەكی بەر لەوەی بۆچوون و ئەڵتەرناتیڤێك لە دیدی خۆمەوە بخەمەڕوو، بەپێویستی دەزانم بڵێم، دوو دەهە بەسەر ڕاپەڕین و دەهەیەك بەسەر ڕوخانی ڕژێمی بە‌عس’دا تێپەڕێوە و هێشتا پرسی ستەمی نەتەوەیی و ناوچەكان چارەسەرنەكراوە و هێشتا وەك مەیدانێك بۆ سەرمایەگوزاریی ڕامیاریی دەسەڵاتخوازان و دەمارگیریی نەتەوەیی و كینەدۆزی و دووبەرەكی نێوان خەڵكانێك، كە پێشتر هەزاران ساڵ بەیەكەوە ژیاون و هاودەرد و هاوخەمی یەكدی بوون، ماوەتەوە. ئەگەر پاش ڕاپەڕین لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا بتگوتایە پێویستە لە ڕیزی خەباتی جەماوەرییدا تێكۆشانی بۆ بكەین یا پاش ڕووخانی سەدام بتگوتایە با دەهەیەك تیۆكۆشانی بۆ بكەین، دەمودەست بە دوژمن و خەیاڵپڵاو و بێ ئەڵتەرناتیڤ تاوانباردەكرایت، بەڵام ئەوا دوو دەهە تێپەڕیوە و هێشتا هەر بازاری نەتەوەپەرستی و ڕامایاریی دەسەڵاتخوازان گەرمە و ئێمەش هەر لەو خاڵەدا وەستاوین، كە هەر دە‌بێت ئەم ڕۆژە یا ساڵ و دەهە و سەدەیەكی دیكە، كاری لەسەر بكەین و تێكۆشانی بۆ بكەین.
دەمەوێت بڵێم، ئەڵتەرناتیڤێك كە بە بۆچوونی من دەتوانێت هەم چارەسەر و هەم ڕادیكاڵ بێت، نە بە فەرمانی ڕامیاران دێتەدی و نە كاری یەك شەو و ڕۆژەیە، بەڵكو خەباتی بێوچانی كۆمەڵایەتی گەڕەكە، گەڕانەوە بۆ سەردەمی بەر لە ناسیونالیزەبوون و سەرهەڵدانی دەوڵەت هاوچەرخی گەرەكە، واتە كۆمەڵایەتییكردنەوەی پرسەكان و تووڕهەڵدانی ڕامیاریی و ڕامیارانی گەرەكە، پێكهێنانی پایە جەماوەرییەكانی ڕێكخراوبوونی گەرەكە، گرێدانەوەی بە پرسە هەر ڕۆژەییەكانی تاك و كۆمەڵگەی گەرەكە، وەلانانی ڕۆڵی ڕامیاران و پووچەڵكردنەوەی بازاری بازرگانی پارتەكانی گەرەكە، گەڕانەوەی بڕوابەخۆبوونی تاك بە هێزی یەكگرتووی كۆمەڵایەتی و چینایەتی خۆی گەرەكە، ڕێكخستنەوەی ئاسۆیی كۆمەڵگەی گەرەكە!
بەبۆچوونی من چارەسەری ئەو كێشانەی كە ئیدیۆلۆگەكانی ناسیونالیزم و مەزهەب و پارتەكان میلیشیاكان و دەوڵەتەكان ..تد دروستیانكردوون، تەنیا بەلێدانی ئەو پێناوانەیە یا ئەو ڕێكخستن و پێكهاتانەیە، كە ئەوان دروستیانكردوون، مەیسەردەبێت. ناكرێت ناسیونالیستەكان و مەزهەبییەكان بە ئامانجی دابینكردنی دەسەڵات بۆ چینی مشەخۆر (بۆرجوازی) لە قەوارەی ڕامیاریی وەك دەوڵەتدا، بمانكەن بەگژی یەكیدا و ئێمەش بێین ببینە ئەندام لە وەها لەشكرێكی ناهوشیارانەدا و ئاڵا و دروشمەكانیان بەرزبكەینەوە، خوازیاری بەدیهێنانی بەرنامەكانیان بین و خۆمان لەپێناو بەدەسەڵاتگەیشتینان بەناوی گەل و كرێكارانەوە، بەكوشت بدەین!
هەڵبەتە كارێكی ئا‌وا ؛ بەربەرچدانەوەی هێزە دەسەڵاتخوازەكان و ئاراستە نەتەوەپەرست و مەزهەبیەكان، كاری یەك شەو و ڕۆژە نییە، هەر كات دەست بە ئەنجامدانی بكەین، هەر دە‌بێت لەم هەنگاوە سەرەتاییانەوە دەستپیبكەین : پاگەندە دژی ڕامیاران و پارتەكان و میلیشیاكان و پووچەڵكردنەوەی نەخشەكانیان، هەڵخڕاندن و بەرجەستەكردنی داخوازییە كۆمەڵایەتییە هاوبەش و نێوكۆییەكانی دانیشتووانی ناوچە فرە-ئێتنی و فرە-ئایین و فرە-كولتوور یا جیاوازەكان، كاركردنی هەر ڕۆژە بۆ خۆڕێكخستنی چین و توێژە ژێردەستەكان لە گروپە خۆجێییەكان و ڕێكخراوە جەماوەرییەكاندا لەسەر بنەمای خودهوشیاریی و خۆبیركردنەوە و خۆڕێكخستن و خۆچالاكی و خۆخەباتكردن لە دەرەوەی بازنەی هەژموونی پارتە ڕامیارییەكان و میلیشیاكان و دەوڵەتەكان. دروستكردنی دیواری مرۆیی لەنێوان بەرەی جەنگی میلیشیاكان و دەرپەراندنیان لە شوێنەكانی كار و ژیاندا، دروستكردنی گروپەكانی هاوسێیەتی و كۆمەكی كۆمەڵایەتیی، ئاشناكردنی لاوان و نەوەی نوێ بە ڕابوردووی پێكەوەژیان و تەبایی پەیڕەوانی ئایینەكان و مەزهەبەكان و ئێتنییەكان لەو جێیانەدا.
من دەزانم وەها كارێك كات و وزە و توانای دەوێت، بەڵام نەكردنی بە واتای تێپەڕاندنی نییە، بەڵكو هەر كات بمانەوێت چارەسەری كۆمەڵایەتییانە بۆ كێشەكان بدۆزینەوە، ناچار دە‌بێت هەر لەم هەنگاوانەوە دەستبەكاربین. لەم دووڕێیانە زیاترمان لەپێش نییە؛ یا ملكەچی بۆ ویستی دەوڵەت و پارت و میلیشیاكان و ڕامیاران وەك ئێستا، یا خۆدەستبەكاربوونی كۆمەڵایەتی و ڕەتكردنەوەی كایەی ڕامیاریی وەك جاران؟
ئەگەر سەرنجی مێژووی سەدەی ڕابوردوو بدەین، هەردەم لە ناهوشیاریی و نائامادەییماندا چارەسەری پرسەكان و كێشەكانمان بە پارت و میلیشیا و ڕامیاران و دەوڵەت سپاردوون، ئەوانیش وەك وەڵامدانەوە بە بەرژەوەندی خۆیان و سروشتی سەرهەڵدان و كاركردنیان، هەردەم كێشە و پرسە كۆمەڵایەتییەكانی ئێمەیان ئالوودەی ڕامیاریی كردوون و وەك ئامرازێك بۆ بەدەسەڵاتگەییشتن و بەدەستهێنانی بەرتەریی بۆ خۆیان بەكاریانبردوون. كێشە و ستەمی ئێتنی، دووبەرەكی ئایینی و مەزهەبیی، هەڵپە و ساختەچییەتی ڕامیاریی لە ئەم ڕۆژەدا بە بەراورد بە سەردەمێك كە ناسیونالیزم و پارتایەتی نەبووبوونە شوناسی تاك، هەزاران جار توندتر و كوشندەتر بووەتەوە. هاوسێ و هاوكار و هاوسۆز و هاودڵانی دوێنێیان كردوونەتە دوژمنی هەنووكەیی، كوشتن‌یان كردووەتە ئاسایی‌ترین دیاردەی كۆمەڵگە، ئەتككردن و منداڵفڕاندن و جەنگیان كردووەتە ئاسایی‌ترین ڕووداوی ڕۆژ، كردوونیانەتە بەشێك لە كولتووری مرۆڤی ئەم هەرێمە.
وەك لە سەرەوە گوتم، یا كێشە و پرسەكان بەوانەی سەرەوە دەسپێرین و بەخۆمان وەك ئاژەڵان هەر ڕۆژ چاوەڕێی نۆرەی سەربڕینمان دەكەین، یا ئەوەتا بە سڕینەوەی ڕامیاریی لە كایەكانی ژیانماندا، هەوڵی كۆمەڵایەتییكردنەوەی گشت پرسەكان و چارەسەریان لەسەر بنەمای خواست و خەونی هاوبەشمان بەخۆمان لە ئەستۆیان دەگرێن. بۆ ئەم مەبەستە من تەنیا بە هێڵكاریی تیڕوانین و دیتنەكانم دەتوانم، وەڵام بە پرسیارەكەی تۆ بدەمەوە: وەك پێشتر گوتم بەردی بناخەی هەر كار و چالاكییەك بە ئاراستەی چارەسەری كۆمەڵایەتییانەی پرسەكان، خۆڕێكخستنی ئاسۆیی چین و توێژە كۆمەڵایەتییەكانە، كاتێك كە گروپە خۆجێی و ڕێكخراوە ئابووریی و پیشەییە جەماوەرییەكانمان هەبوون، دەتوانین كار لەسەر پێكهێنانی خۆبەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵایەتییانەی گوند و گەڕەك و شارۆچكە و شار و ناوچە و هەرێمەكان وەك یەكەی ئازاد بكەین، واتە گێڕانەوەی كاروبار و كارگێریی سیستەمی بەڕێوەبەاریەتی بۆ نێوەندی ژیانی كۆمەڵایەتی و لەباربردنی زەمینەكانی كایەی ڕامیاریی و پارت و ڕامیاران. كاتێك كە گوندێك یا شارێك لەسەر بنەمای دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ و پشتبنەستوو بە هەرەوەزیی و هاوپشتی كۆمەڵایەتی خۆی ڕێكدەخات، ئیدی ڕێكخستنی كاروبار و بەرهەمهێنان و دابەشكردن و سیستەمی پەروەردە و خوێندن و پەیوەندییەكان و دیاریكردنی زمانی فەرمی كاروبار و خوێندنی دەكەوێتە ئەستۆی هەرەوەزی و ئەنجوومەن و شوراكانی ئەو شوێنە، واتە پێكهێنانی خۆبەڕێوەبەرایەتی سەربەخۆ.
كاتێك كە كۆمەڵگە دەبێتە خاوەنی ڕێكخستنی لەو جۆرە، ئیدی یەكگرتن و جیابوونەوە و هاوپشتی و پێكەوە ژیان ئاسانترین كارێك دەبن، كە هەر تاك و گروپ و كۆمەڵگەیەك دەستی پێیڕادەگات. هەروەها بڕوابەیەكبوون و هاوخەمی و هاودەردی و هاوپشتی نێوان گوندەكان، گەڕەكەكان، شارەكان و ناوچە و هەرێمەكان و كۆمەڵگەكان لێرەوە سەرهەڵدەدات و هەر ئەم هاوئاراستەییەیە، كە دەبێتە هۆی سڕینەوەی كارایی و شوێنەوارە وێرانگەرەكانی ڕامیاریی و پارتەكان و سیستەمی ڕامیاریی و دەوڵەتەكان، كە بوونەتە هۆی دووبەرەكی و ڕك و كینە و جەنگ و كوشتارەكان. هەڵبەتە بێجگە لەوەش هەموو سەركەوتن و پۆزەتیڤییەك لە هەنگاوەكاندا، شوێنێكی دیكە بۆ گرتنەبەری ئەو شێواز و كاركردنە هاندەدات.
بەبۆچوونی من، لە وڵاتێكی وەك عیراقی فرە ئێتنی و فرە ئایین و فرە مەزهەب و فرە زمان و وێرانبووی پاش چەندین جەنگ و كارایی كێشمەكێشی ڕامیاران و پارتەكان و ئایدیۆلۆجیاكان، تەنیا ئەم شێوازە لە تێكۆشان بۆ چارەسەری پۆزەتیڤ دەتوانێت زەمینەی پێكەوەژیانی دوور لە جەنگ و ڕك و كینە و چەند بەرەكی یا جیابوونەوەی ئازادانە و دوور لە خوێنڕشتن و ماڵوێرانی مسۆگەربكات. ئەگەر ئامانجی پرسیارەكە ئەوەیە، كە چۆن دەتوانین بە چارەسەرێكی ئاشتییانە بگەین، ئەوا ئەم ڕێگەیەچارەیە دروستە و ئەگەر قسەش لەسەر بەدەسەڵاتگەییشتنی كۆمەڵێك ڕامیار و سەرمایەدار و پارت و میلیشیا و دەڵاڵی بازارئازادە، ئەوا ئەو دڕندەیی و لەخۆنامۆبوون و دوژمنسازییە لە هاوسێ و هاوكار و هاوپۆل و هاوسۆزەكانی دوێنێ، باشترین خزمەت بە جێكەوتەبوونی نەخشە ئابوورییەكانی بازارئازاد و نەخشە ڕامیاریی و سەربازییەكانی زلهێزەكان و داگیركاریی نوێ [نیئۆكۆلۆنیالیزم] و جیهانخۆریی دەزگە و ناوەندە ئابوورییەكانی جیهان، دەكات.
هەڵبەتە پێویستە ئەوەش بڵێم، كە یەكەم بۆ بەدیهاتن و جێكەوتەبوونی خۆبەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەكان كۆمەڵێك ئامراز و میكانیزم چارەنووسازن، لەوانە ڕەتكردنەوەی دێمۆكراسی پارلەمانی و گرتنەبەری دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ، ڕەتكردنەوەی فیدرالیزمی بۆرجوازی [فیدرالیزمی قووچكەیی/ یەكگرتنی دەسەڵاتەكان و دەوڵەتەكان] و پێكهێنانی یەكێتی و یەكگرتنی ئازادانەی كۆمیونیتییەكان لە فێدراسیۆن و كۆنفێدراسیۆنە ئاسۆییەكاندا، ڕەتكردنەوەی هەڵبژاردنی ڕامیاران و پارتەكان و سیستەمی ڕامیاریی و دەنگدان بە سەرووەران. لە بەرامبەردا گرتنەبەری ڕاپرسی گشی و ئازاد و كۆبوونەوە گشتیییەكان. دووەم، بەدیهاتنی ئەم ئامانجانە وەك چارەسەری كێشە ئێتنی و مەزهەبیی و كولتوورییەكان، پابەندەی بەدیهاتنی كۆمەڵگەی ناچینایەتی نین و دەكرێت وەك پێشهەنگاو بەرەو كۆمەڵگەی خوازراو لەبەرچاوبگیردرێن. بەلایەنی كەمەوە، ئەگەر نەتوانین بە كۆمەڵگەی ناچینایەتیش بگەین، ئەوا دەتوانین بەر بە دەمارگیری و كینەدۆزی نەتەوەیەیی و جینۆساید و گەرمكردنی بازاری چەكسازی و زاڵتركردنی زلهێزەكان بگرین.
بۆ نموونە ئەگەر ڕێكخستن و بەڕێوەبردنی كاروباری گوندێك لە دەستی خودی دانیشتووانەكەیدا بێت، بەدڵنیاییەوە بەراورد بە مشەخۆرانی ڕامیار و پارتەكان، كە لە شارەكاندا خەریكی فەرماندانن، بەخۆیان دەتوانن باشتر گرفتەكانیان چارەسەربكەن، یەكگرتووتربن و هاریكاریی و هاوپشتییان لەتەك گوندەكانی دیكەدا هاوئاراستەتر بكەن و خۆبەڕێوەبەرایەتی هەرێمیی لەسەروو ئاستی گشت گوندەكانەوە لەسەر هەمان بنەمای ڕێكخستن و خۆبەڕێوبەرایەتی تاك تاكی گوندەكان، پێكبهێنن. هەروەها لە شارەكاندا ئەگەر ڕێكخستنی كارەوبارەكان و بەڕێوەبەرایەتی لەسەر بنەمای پێكهێنانی ڕێكخراوە جەماوەرییەكان و گروپە خۆجێی و هەرەوەزییە كۆمەڵایەتییەكان و یەكگرتنەوەیان و خۆبەڕێوەبەرایەتییان پێكهاتبێت، ئەوا دەبێتە هۆی دابەشبوونی یەكسانی دەسەڵاتی كارگێریی و یەكگرتنەوەی خۆبەڕێوەبەرایەتییەكانی گەڕەكەكان لە شورا یا فێدراسیۆنی شاردا، زەمینە بۆ لەباربردنی هەلی سەرمایەگوزاریی ڕامیاریی پارتەكان لەسەر كێشە و پرسەكان لەنێودەبات و بوارێك بۆ دەسەڵاتخوازیی سەرووخەڵكی و بەرتەرییخوازیی ڕامیاران و ..تد نامێنێتەوە، بەواتایەكی دیكە خودی دانیشتووانی ئەو شارە چ لەسەر ئاستی گەڕەكەكان و چ لەسەر ئاستی شار، لە كۆبوونەوە گشتییەكاندا لەسەر بنەمای دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ، گفتوگۆ لەسەر پرسەكان و گرفەتاكان و داخوازیی و پێداویستییەكان دەكەن و بڕیاریان لەسەردەدەن و بەخۆشیان وەك خواستی خۆیان بە ویستی [ئیرادە‌ی] خۆیان بڕیارەكان جێبەجێدەكەن و گەڕەك و شارەكەیان بەڕێوەدەبەن. بەو جۆرە دەبینین، چیدی ئەوە سەروەرانی ناوچەی سەوزی بەغداد و سەری ڕەش و قەڵاچوالان و سەر گردەکان و مشەخۆرانی نێو پارلەمانەكان نین، كە بڕیار لەسەر پرسەكان دەدەن، بەڵكو خودی ئەو تاكانەن، كە تا ئەم ساتە لە هەموو بڕیار و جێبەجێكردنێك بێبەش و دابڕاوكراون و وەك مێگەڵ، شوانە ڕامیارەكان و پارتەكان و فەرماندارییە [حكومەتە] هەرێمییەكان/ سەرتاسەرییەكان داهاتوویان دیاریدەكەن. زیندووترین نموونە لەم بارەوە، ڕێكخستن و خۆبەڕێوەبەرایەتی كوردستانی بەشی سوریەیە، هەروەها خۆبەڕێوەبەرایەتی شار و گوندە ئازادكراوە عەرەبنشینەكانی سوریە، پێش ئەوەی سوپای بەناو ئازاد و هێزە ئیسلامییەكان داگیریان بكەنەوە، كە شورا و كۆمیتە و ئەنجومەن و هەرەوەزییە گەلییەكان بەرێوەیاندەبردن.
له ئاكسیۆن و ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا به‌شداریتان كه‌مه؟
كامە ئاكسیۆن و ئاكسیۆن بۆ چی؟ ئەگەر مەبەست لە واژۆكۆكردنەوە و پارانەوە لە سەرۆكان بێت، تاوەكو دڵیان بە خەڵكی بسووتێت یا مەبەست خۆنیشاندانی یاسایی و هەڵای پارتەكان بێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە جێگەی ئەناركییەكانی تێدا نابێتەوە و خەباتی ئەوان لەوێ نییە، بەڵكو لە جیاتی واژۆكۆكردنەوە، دروشمی ڕوخان و لە جیاتی خۆنیشاندانی یاسایی [گلەیی] و دەنگدان بۆ لابردنی سەرۆكێك و دانانی یەكێكی دیكە، ئەوا ئەوان لە گروپی خۆجێییەكاندا خەبات بۆ سەندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی لە سەروەران و پاشڕەوانیان بە ئەڵتەرناتیڤ دەزانین. بەڵام لە هەر جێیەك ناڕەزاتییەك بەڕووی سەركوت و نایەكسانی و نادادپەوەریی و دەسەڵاتدا هەبێت، ئەوا ئەگەر كەسێكی ئەناركی بە ئامادەیی فیزیكیش لەوێ نەبێت، دڵنیابە لەوەی كە بە هەموو بوون و هەستیكییەوە پشتیوانی لێ دەكات.
ئەگەر مەبەست لە ئاكسیۆن لە چوارچێوەی جوگرافیای هەرێمی كوردستانە، ئەوا هزری ئەناركی لە سەرەتایی ناساندندایە و سەدەیەك زیاترە، كە دەسەڵات و ھاوڕێ ماركسیستەكان ئەو هزرە دەشێوێنن و بە پێچەوانەكەی خۆی دەیچوێنن. بەڵام ئەگەر مەبەست لە وڵاتانی دیكەیە، ئەوا تەنیا سەیرێكی هەواڵەكان و كەناڵەكان بكەیت، دەبینیت، كە ئاڵای ئەناركییەكان [ ئاڵا ڕەشەكان / ڕەش و سوورەكان / ڕەش و پەمەییەكان / ڕەش و سەوزەكان / ڕەش و سپییەكان، ڕەش و ئاڵەكان] بەڵگەی ئامادەیی ڕۆژانەی ئەناركییەكانن لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان و سەندنەوەی كارگە و خانووبەرە و شوێنە گشتییەكان و تەنانەت خاڵیكردنەوەی شەقامەكان لە ئۆتومەبێل و ئامرازە ژینگە تێكدەرەكان.
شتێك كە پێویستە بۆ ئێمە ناڕازییانی ھوشیار ڕۆشنبێت، ئەوەیە كە ئاكسیۆن بۆ خۆی ئامانج نییە، بەڵكو ئامراز و شێوەیەكی كاتیی خەباتە و شێوازی خودی ئاكسیۆن نیشاندەر و دەرخەری ئامانجی ئاكسیۆن و جەماوەرییبوونی داخوازییەكانە. بۆ نموونە كاتێك كە چەند گروپێكی ڕامیار ئاكسیۆنێك ڕادەگەیێنن، ھیچ گومانی تێدانییە، كە بەدوای كۆمەڵێك دەستكەوتەوەن بۆ گروپەكانیان و ئەگەر لەو نێوەشدا ئاماژەیەك بە داخوازییەكی جەماوەریی بكرێت، ئەوا تەنیا وەك ئامرازی فریودانی جەماوەری ناڕازی دێتەگۆڕێ. چونكە شێوەی بڕیاردان و ئامادەكردن و سەرپەرشتیكیردن و ئاراستەكردنی ئاكسیۆنەكە، دەریدەخات، ئەوانە دستەبژێرێكی ڕامیارپیشەن، كە لە سەرەوە بڕیاردەدەن و بەپێی بەرژەوەندی و ھەلومەرجی ڕێكخراوەییان دەستیپێدەكەن و ئەگەر لەو ئاكسیۆنەدا بەرژەوەندی ڕێكخراوەییان بكەوێتە مەترسییەوە یا ئەندامێكی باڵایان ڕووبەڕووی مەترسی و زیندان ببێتەوە، زۆر ئاسایی كۆتایی بە ئاكسیۆنەكە دەھێنن و پشت لە جەماوەریی ناڕازی و خرۆشاو دەكەن. لەم بارەوە لە دوو دەھەی ڕابوردوودا چ لە خەباتی و چالاكی ‘یەكێتی بێكاران لە كوردستان’ و چ لە خۆپیشاندانەكانی دژی جەنگی نێوخۆ و چ لە خرۆشانە جەماوەرییەكەی ١٧ی فێبریوەری ٢٠١١دا و دەیان نموونەی دیكەدا دیتمان، كە چۆن گروپە ڕامیارییەكان لەپێڼاو خۆپاراستن و مسۆگەركردنی دەەستكەوتی ڕێكخراوەیی و دەستەبژێریی، ئامادەی سازش و دانیشتن و پێكھاتنن لەتەك دەسەڵات بوون و دەبن.
وەك گوتم ئاكسیۆن ئامرازە نەك ئامانج، كەسی چالاكی خەباتی جەماوەریی و كۆمەڵایەتی هیچ كات ئاكسیۆن لەپێناو ئاكسیۆندا ناكات، بەڵكو بۆ چارەسەری گرفتێك یا بەدەستهێنانی دەسكەوتێكی جەماوەریی و كۆمەڵایەتی ئەو چالاكییە ئەنجامدەدات، كاتێك ئامانجكە پەیوەندی بە پرسێكی كۆمەڵایەتییەوە هەبێت یا داخوازی پێداویستییەكی كۆمەڵایەتی بێت یا كاردانەوە و بەرەنگاریی جەماوەریی و كۆمەڵایەتی بێت بەڕووی نەخشە و بڕیارێكی سەروەراندا، ئەوا پێویستە بڕیاردان لەسەر ئەو ئاكسیۆنە و داڕشتنی نەخشەكاری لەنێوەندی كۆبوونەوە گشتییە جەماوەرییەكان و لە نێوەندە كۆمەڵایەتییەكاندا لە نێو ڕێكخراوە جەماوەرییەكان و گروپە خۆجێیەكان و گەڕەكەكان و كارگە و فەرمانگە و خوێندنگەكاندا بدرێت، نەك لە بنكەی پارتەكان و كۆبوونەوە ڕامیارییەكان و نێوەندە دەسەڵاتییەكاندا بڕیاربدرێت و لە دووتوێی پەرتووكە ئادیۆلۆجییەكاندا بۆ نەخشەكاری ئاكسیۆنێكی كۆمەڵایەتی ئەم ڕۆژگارە بگەڕێت. لەبەرئەوە بە دڵنیاییەوە ئەناركییەكان لەو ئاكسیۆنە ڕامیاریی و پارتیی و دەستەبژێرییانەدا بوونیان نییە و ناشبێت و بە بۆچوونی من، ئەگەر ئەناركییەك لەو كۆڕ و كۆبوونەوە و ئاكسیۆنە پارتیی و ڕامیارانەدا ئامادەیی هەبێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە كەسێكی سەرلێشێواو و ئالوودەبووە بە دەسەڵاتخوازیی و بڕیاردان لە سەرووی خەڵكەوە.
ئه‌گه‌ر كه‌سانێكی وه‌ك ئێوه بچنه پارله‌مان و نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه بكه‌ن، كه له هه‌موو لایه‌كه‌وه فریو ده‌درێن، خراپی چییه؟ ئایا ده‌نگهه‌ڵبڕینتان له هۆڵه‌كانی پارله‌مان و ده‌زگه پانوپۆڕه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه باشتر نییه له‌و گۆشه‌گیرییه‌ی ئێستا كه كه‌س ناوتان نازانێت و نازانێت كه هه‌ن؟
پێش هەموو شتێك، بەدڵنیاییەوە كەسانی ئەناركی لەسەر بنەمای ئەزموونگیریی لە بێهوودەیی و خراپیی ئەو كارە، بەشداری گاڵتەجاری ھەڵبژاردنی پارلەمانی ناكەن و ناچن و هەر كات شتی ئا‌وا ڕوویدا، ئەوا ئیدی ئەو كەسانە نە ئەناركین و نە ئەناركییەكان گوێیان بۆ شلدەكەن و بەدڵنیاییشەوە لە نوێنەری پارتە بۆرجوازییەكان خراپتر و هەڵخەڵەتێنەرتر دەبن، بەڵام باشتر نابن. چونكە گەندەڵی و دژبوونی نوێنەرەكان بۆ كەسەكان ناگەڕێتەوە، بەڵكو ئەوە سروشت و میكانیزمی سیستەمە پارلەمانییەكەیە، كە ئەگەر خودی كاندیدەكە/ پارلەمانتارەكەش مشەخۆر و دژەخەڵك نەبێت، ئەوا میكانیزمەكانی سەروەریی و بەرتەیی مشەخۆیی ئاوای لێدەكەن، بەو ئاراستەیە ببزوێت، كە خودی پارلەمان و بەڕێوەبەرایەتی سەرووخەڵكی لە پێناویدا پێكهاتووە. ئا لێرەوە سەرنج بدە، خراپییەكەی ئەوەیە، كە ئەگەر خەڵكی متمانەی بە ئەناركییەكان/ سۆشیالیستەكان هەبێت، ئەوا ئەو كاتە ئەوان باشتر لە بۆرجواكان دەتوانین خەڵك بۆ سەروەری بۆرجوازی فریوبدەن. بەواتایەكی دیكە لە دیواخانی دەسەڵاتداراندا، كەسێكی بەناو سۆشیالیست و كۆمونیست زیاتر و خراپتر لە كەسێكی مەزھەبی و ناسیونالیست، دەتوانێت چەوساوان بە سیستەمی چینایەتی خۆشباوەڕبكات و لە چاوەڕوانی ئازادی و یەكسانی و دادپەروەریی لە سایەی سەرمایەداریدا، ڕادەگرێت و بە پارلەمانتاری باش و سەرۆكی باش و پارتی باش و پارلەمانی باش و فەرمانداریی باش و دەوڵەتی باش خۆشباوەڕیدەكات.
بنەما و تان و پۆ و فیلۆسۆفی سیستەمی پارلەمانی بریتییە لە پاراستنی پیرۆزی سەروەریی چینایەتی و دارایی تایبەتی و كاریكرێگرتە لەژێر ناو و دێوجامەی بەرژەوەندی گشتی و سەروەریی یاسایی و فەرمانداریی+گەل [دێمۆ+كراسی]دا، واتە ھەر كات پارلەمانتارێك دژی كاركردی پارلەمان و دەستوورەكەی بوەستێتەوە، خۆبەخۆ بە وەستانەوە دژی ئەوەی ناویانناوە بەرژەوەندی گشتی و فەرمانڕەایی گەل لێكدەدرێتەوە و ھەر بەو دەستوورەی كە كەسی كاندیدكراو پێش ھەڵبژرادنی و پاش براوەبوونی لە ھەڵبژرادندا، واژۆی دەكات و سوێندی یاسایی لەسەر دەخوات و پاپەندیی خۆی بۆ دەسەلمێنێت، ئەوا تێڕوانین و بڕیار و ھەڵوێستەكانی لە بەرژەوەندی و پشتیوانی جەماوەری ناڕازی دەرەوەی پارلەمان، یا لە دژی كۆمپانییە پاوانگەر و چەپاوڵگەر و وێرانگەرەكان، بە تۆمەتی دژە دەستووربوون، ناچار بە وازھێنان یا دادگاییكردن دەبێتەوە. بەو جۆرە ئەگەر بە وردی و بە ڕەخنەوە سەرنجبدەین، ئەوە دەبینین، كە پارلەمان یانەی خەبات و تێكۆشانی چەوساوان نییە، بەڵكو یانەی میانجیگەریی نێوان دەسەڵاتدان و ڕێكخستنی بەرژەوەندی ڕامیاران و سەرمایەدارانە، بەواتایەكی دیكە یانەی تەبایكردنی دەسەڵاتداران و خاوەن بەرژەوەندییەكان و ڕەوایەتییدانە بە بڕیار و داخوازیی سەرمایەداران و پەسەندكردنیانە وەك بەندی دەستووریی بەناوی بەرژەوەندی باڵا و گشتییەوە.
كاتێك كە ھەر لە سەرەتاوە ڕۆڵ و سنووری چالاكی و شێوەی كاركردنی نوێنەر دیاریكرابێت و ڕەتكردنەوەی دەسەڵاتداریی سەرووخەڵك و تاڵانگەریی كۆمپانییەكان و ڕەتكردنەوەی تەڕاتێن و زاڵیی مەرجەكانی نێوەندە جیھانییەكانی وەك سندووقی دراوی نێودەوڵەتی و بانكی جیھانی و دەوڵەتانی ناوچەكە و زلھێزەكان، بڤە و نەگۆڕبێت، ئیدی سۆشیالیستەكان [ئەناركیست و كۆمونستەكان] لەوێندەرێ [لە نێو پارلەمان] چی دەكەن و بەتەمای چین و چی‌یان پێدەكرێت؟
هەروەها پارلەمان چ وەك دەزگەیەك و چ كایەكەرانی [پارلەمانتاران] پێش هەموو شت نوێنەرایەتی پارت و ڕامیاریی و لیست و بەرژەوەندییەكانی خۆیان و چینەكەیان دەكەن. ئەگەر هەمووان نوێنەرایەتی جەماوەردەكەن، ئیدی جەماوەر چ پێویستی بەو هەموو بەرنامە و پارت و لیستە جیاوازە هەیە، ئایا من لە كۆڵان و گەڕەكەكەمدا یا لە خوێندنگە و كارگە و فەرمانگە و مەیدانی بێكاراندا، داخوازی و پێداویستی گشتیی جیاواز لەوەی هاوكۆڵان و هاوگەڕەك و هاوپۆل و هاوكار و هاوفەرمان و هاودەردە بێكارەكەمم هەن و هەیە؟ ئەگەر وەڵام بەم سەرنج و پرسیارە “نا”یە، ئیدی ئەو هەموو پارت و لیست و گروپە ناو و بەرنامە جیاوازە لەپێناو چی و سوودیان چییە؟ ئەگەر وەڵامەكە “ئەرێ”یە، لە كوێدا داخوازی و بەرژەوەندیی من و هاوگەڕەكەكەم، من و هاوپۆلەكەم، من و هاوكارەكەم، من و هاوفەرمانەكەم، من و هاوگوندیی و هاوشارییەكەم دەكەوێتە ناكۆكی و جیاوازییەكان چین، كە دروستكردنی پارت و بەرنامە و لیست و گروپی جیاواز دەكەنە پێداویستی وەڵامدانەوە ؟
هەڵبەتە با ئەوە لەو لاوە بوەستێت، كە خودی پارت ئامرازی بەدەسەڵاتگەییشتن و بەهرەمەندبوونی دەستەبژێرێكە لە سەروەری و مشەخۆریی بەسەر كۆمەڵگەوە، من ئەوەش دەزانم، كە فیلۆسۆفی سەرهەڵدانی پارت و گروپە ڕامیارییە جیاوازییەكان چییە و چی بووەتە دروستكەریان، بەڵام كاتێك كە قسە لەسەر بەرژەوەندی و داخوازی و ئارەزوو و ژیان و كاروباری جەماوەرێك، كۆمەڵێك، چینێك، توێژێك، گوندێك، شارێك، هەرێمێك، كۆمەڵگەیەك و “نەتەوەیەك” دەكرێت، قسە لەسەر پرس و گرفت و داخوازیی و ژیان و كاروباری گشتی دەكرێت، واتە شتە هاوبەش و نێوكۆییەكان، كاتێك كە شتەكان هاوبەش و نێوكۆیی بن، ئیدی ئەو هەمووە گروپ و پارت و ڕامیارە مشەخۆرە لەپێناو چی ؟
بەڵام، وەك ئەزموونەکانی كۆمەڵگە چینایەتی و دەركەوتنی پاگەندەی سەروەران و دەسەڵاتخوازی خستوویانەتە ڕوو، ئەو گروپ و پارت و لیستانە نوێنەرایەتی بەرژەوەندی چین و توێژێكی مشەخۆری كۆمەڵایەتی دەكەن و لەو نێوەشدا بەرژەوەندیی تاكەكەسیی ئەو كەسانەش، كە خۆیان كاندیددەكەن یا بە كودەتا و زۆردارەكی خۆیان دەسەپێنن، پێشنیارە و ئەگەر ئەو نوێنەرایەتییە بەخۆڕایی و خۆبەخشانە بووایە، بەدڵنیاییەوە هەر لەو ڕۆژەوە كە دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ تێكشكێنراوە و دێمۆكراسی پارلەمانی بەناوی گەلەوە خراوەتە جێگەی تا ئەم ڕۆژە، هیچ ساختەچییەكی ڕامیار و پارتچییەك ئامادەنەدەبوو بۆ خولێكی یەك چركەیی خۆی كاندیدبكات. بەڵام وەك گوتم هەم بەرژەوەندیی كەسیی خۆی و هەم هاوبەرژەوەندیی مشەخۆرانە و سەروەرییخوازانەی چین و توێژەكەی، تاكە هاندەر ی خۆكاندیدكردن و هەڵپەكردنی ئەون بۆ بردنەوە و بەدەسەڵاتگەییشتن، كە بە خانەنشیینی پاشایانە كۆتاییدێت.
سەرەرای ئەمانەش، خودی پێكهاتەی پارلەمان، پێكهاتەیەكی قوچكەیی سەرووخەڵكییە و هیچ پەیوەندییەكی بە داخوازی و ژیانی ڕۆژانەی خەڵكەوە نییە. هەروەها دیوەكەی دیكەی نوێنەرایەتی جێگیر و بەرتەرییدار و پارتییانە و ڕامیارییانەی كاندیدەكان، بریتییە لە بێویستكردنی [بێئیرادەكردنی] دەنگدەران و چاوەڕوانهێشتنەوە و گوێڕایەڵكردنیان بۆ چوار ساڵی دیكە، تاوەكو هەلی هەڵبژرادنی شوانەیەكی دیكەیان بۆ دەڕەخسێتەوە. بەم جۆرە دەبینین لە ماوەی چوار ساڵی دیاریكراودا، پارلەمانتارانی هەڵبژێردراو و فەرمانداریی كابینەی فەرمانداریی پێكهاتوو لەوان، بە ئارەزووی خۆیان بڕیار لەسەر بەرپاكردنی جەنگ، سازش لەتەك نێوەندە جیهانخۆرەكان، بێكاركردنی جەماوەر، گرانتركردنی كرێی خانوو، كەمكردنەوەی مووچە و كرێی كار، فرۆشتن و تاڵانكردنی كەرتەكانی بەرهەمهێنان و خزمەتگوزاری، دابەشكردن و بەخشێنەوەی سامان و داهاتی كۆمەڵگە بەسەر هێزە سەركوتگەرەكان و بەكرێگیراوانی خۆیان، بەرتەریدان بە خاوەنكاران و بەرتەریدان بە كۆمپانییە جیهانییەكان و دەرگە ئاوەڵاكردن بۆ زلهێزەكان، وێرانكردنی ژینگە، دەركردنی یاسا هەڵاوێرییەكان [لەوانە یاسای چەند ژنە و پلەدوویی كۆچەران] و یاسای تایبەت لە بەرژەوەندی خۆیان، دابینكردنی مووچە و خانەنشینی پاشایانە بۆ خۆیان و دەستوبەندەكانیان..تد لەو چوار ساڵەی نوێنەرایەتی دەنگدەرانی بەمێگەلكراودا، ئەوان مافی هەموو ملهوڕییەكیان بەسەر كۆمەڵگەوە هەیە و تا ئێستا لە مێژووی سیستەمی پارلەمانیدا ڕووینەداوە، كە پارلەمان و پارلەمانتاران لە بەرژەوەندی چین و توێژەكانی خوارەوە بڕیارێك یا یاسایەك دەربكەن، ئەگەر شتی ئاواش ڕوویدابێت، ئەوا تەنیا كاتێك بووە، كە كۆمەڵگە خرۆشاوە و شەو و ڕۆژ تێكۆشانی بۆ كراوە و پارلەمانتاران لە ناچاریی و لەژێر فشار و مەترسی هەڵگەرانەوەی جەماوەردا، ناچار بە هەزار و یەك فروفێڵەوە یاسا و بڕیارەكان دەستكاریكردووە یا وەك شتێكی كاتی ڕایانگرتووە. ئەمە دیوی شاراوە و داپۆشراوی نوێنەرایەتی ناڕاستەوخۆیە، كە هەردەم بە دێوجامەكانی نوێنەرایەتی هاوبەرژەوەندیی “نەتەوەیی” و “نیشتمانی” و “ئایینی” و “ڕەگەزیی” ڕزاێنراوەتەوە. لەبەرئەوە بوونی من یا تۆ یا ئەو، نیازپاكی و دڵسۆزیی من و تۆ یا ئەو، هیچ لەوە ناگۆڕێت كە هەر كەس گەییشتە ئەو جادووگەرخانەیە، دە‌بێت و بەسەریدا دەسەپێنرێت، كە لە بەرژەوەندی سیستەمەكە مشەخۆرییەكە بدوێ و بڕیاربدات، ئەگەرنا زۆر بە ئاسانی لە سیناریۆیەكی ڕامیارییدا كەنارەگیردەكرێت، هەڵبەتە ئەگەر كەسەكە بتوانێت لە بەرامبەر حەزی سەروەرییخوازیی و مشەخۆرییدا پاكی خۆی ڕابگرێت و دڵسۆز بـمێنێتەوە !
لەبەرئەوە، ھەر ئا‌وا كە ناكرێت چەك بۆ زیندووكردنەوەی كوژراوان بەكارببرێت، ئاواش ناكرێت دەزگەی فریودان بۆ هوشیاركردنەوەی خەڵكی بەكارببرێت. پارلەمان كۆڕی مشەخۆرانی كۆمەڵگەیە و هەر كەسێك تەنانەت هەژارترین كەس و شۆڕشگێڕترین كەسیش بچێتە ئەو كۆڕەوە، ئەوا تەنیا دوو ڕێگە‌ی لەبەردەمدا هەیە؛ یا خۆكوژی و وازهێنان یا بەشداربوون لە مشەخۆری و گەندەڵی و خەڵكفریودان !
***********************************************************
بۆ خوێندنەوەی بەشی یەكەم، كرتە لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بكە
بەشی یەكەم : http://wp.me/ppHbY-HN
بەشی دووەم : http://wp.me/ppHbY-HY
بەشی سێیەم : http://wp.me/ppHbY-If
بەشی چوارەم: http://wp.me/ppHbY-IH
بەشی پێنجەم: http://wp.me/ppHbY-IN
بەشی شەشەم: http://wp.me/ppHbY-Jg
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وەڵامه‌كان – ٥
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وەڵامه‌كان
ئەگەر پێمانوابێت، وەڵامەكانی ئێمە تەواو و دوا دەركی مرۆڤایەتین، ئەوا خەریكین لە خۆمان بتێك سازدەكەین. ھەروەھا ئەگەر پێمانوابێت، ئەو سیستەمی ڕێكخستنەی كۆمەڵگە، كە ئێمە خەباتی بۆ دەكەین، دوایین چاوەڕوانی و گەشەیەكە، كە مرۆڤایەتی پێیدەگات، ئەوا دیسانەوە خەریكین پووچگەراییەكی دی لە تەپوتۆزی پۆوچگەراییەكانی دیكە، چێدەكەینەوە. سۆشیالیزم بەھەشتێك نییە لە ئاسمانەكانەوە دایگرین و لە پەڕاوی ئەفسانەكاندا بیدۆزینەوە و مۆدێرنیزەی بكەین، سۆشیالیزم خەونی مرۆڤی زیندووە و بە پراكتیكی شۆڕشگێڕانە كەتواریی دەبێتەوە و سەركەوتنیشی لە كولتووربوویندا دە‌بێت، بەبێ ئەوە، لە خەیاڵی گۆشەگیرانە و فەنتازی ئایدیالیستانە بەولاوەتر نابێت.
هەژێن
بەشی پێنجەم
ئه‌گه‌ر سه‌رنجی نووسینه‌كانتان بده‌ی، ده‌بینیت كه‌مترین قسه‌تان له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی یه‌كێتی و پارتییه‌وه هه‌یه، هۆی ئه‌مه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
تا ئه‌وه‌نده‌ی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر من، ڕاستییه‌كه‌ی نووسینی نیوه و ناچڵی زۆرم هەن، كه دەستپێكیان بۆ ساڵی ١٩٩٩ ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌داخه‌وه تائێستا بۆم ته‌واو نه‌كراون، ده‌توانم لێره‌دا نێوی دوو نووسین، كه په‌یوه‌ندییان به‌م باسه‌وه هه‌یه، بهێنم، “ئایا به‌ڕاست دونیا گۆڕاوه؟”، “ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی كورد له ئه‌شكه‌وته‌وه بۆ پارله‌مان”، كه به‌داخه‌وه ڕۆژگار بواری ته‌واوكردنیان نه‌دام و بابه‌تی گرنگتر یه‌خه‌یان ده‌گرتم یا كاتیان بۆ نه‌ده‌مایه‌وه، بەڵام بەجۆرێك لە جۆرەکان لێرە و لەوێ بۆچوونی خۆمم لە بارەی پرسەکانی کۆمەڵگەی هەرێمی کوردستانەوە دەربڕیوە.
به بۆچوونی من و ده‌شتوانم بڵێم زۆربه‌ی ئه‌ناركییه‌كان، گه‌نده‌ڵی به‌شێكی جیانه‌كراوه یا هاوه‌ڵدوانه‌ی سیستمی چینایه‌تییه، ئه‌مه‌ش ته‌نیا سیستمی بازارئازاد ناگرێته‌وه، بەڵکو مۆدێله ئابوورییه‌كه‌ی ڕوسیه‌ی بۆلشه‌ڤیكیش ده‌گرێته‌وه. لەبەرئەوە به‌بێ وه‌لانانی یا له‌نێوبردنی سیستمی چینایه‌تی، ئه‌سته‌مه بتوانرێت گه‌نده‌ڵی بنبڕبكرێیت، چونكه گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر بنه‌مای جیاوازی له دەسەڵات و ڕێوشوێنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا دروستده‌بێت، كاتێك كه كه‌سێك [چ فەرمانبەرێك یا شالیارێك] مافی له‌پێشتربوون و زاڵبوونی به‌سه‌ر ژیان و داهاتی كه‌سانی دیكەدا هه‌یه، ئیدی چ میكانیزمێك هه‌یه، تا به‌ر به خراپ كه‌ڵكوه‌رگرتن له ڕێوشوێن و سامانی به‌رده‌ستی بگرێت؟
به‌پێچه‌وانه‌وه له‌وانه‌یه من كه‌متر له‌م باره‌وه قسه‌م كردبێت، به‌ڵام هاوڕێیانێك كه هاوبیری یه‌كین، زۆر به ڕۆشنی له باته‌كانیاندا ئه‌وه‌یان نیشانداوه، كه ده‌وڵه‌ته بۆرژوا-دێمۆكراته‌كان له گه‌نده‌ڵیدا هیچیان له ده‌وڵه‌ته دیكتاتۆره‌كان نه‌هێناوه و به‌ڵكو به زیاتره‌وه گه‌نده‌ڵترن. لێره‌دا ته‌نیا هێنانه‌وه‌ی نموونه‌ی سكانداڵی ئه‌ندام پارله‌مان و شالیاره‌كانی بریتانیا، كه پارساڵ [پار بەپێی کاتی وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارەیە] ده‌ركه‌وت، ته‌نانه‌ت سه‌یركردنی فیلمێكی سێكسی له كۆتایی پشووی هه‌فته‌یاندا له‌سه‌ر داهاتی كۆمه‌ڵگه بووه! هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵییه‌كانی سه‌رده‌می سه‌رۆكشالیارانی ئا‌ڵمانیا (هێڵموت كۆڵ) و كڕین و مامه‌ڵه‌ی پایه‌ی سه‌رۆككۆماریی ئه‌مه‌ریكا له ڕێگه‌ی به‌رتیل و كاری ژێربه‌ژێره‌وه، هیچی له گه‌ندەڵییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان یا عیراق كه‌متر نییه!
لەبەرئەوە بەبۆچوونی من، ئه‌وه‌ی خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و بنبڕكردنی بێت، ئه‌وا پێویستە و بەناچاریش دە‌بێت له هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی دەسەڵاتی ده‌وڵه‌ت و چڵكاوخۆره‌كانی و گێڕانه‌وه‌ی زۆربه‌ی كاروباره ئابووریی و كارگێڕیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ نێوه‌نده‌كانی ژیان و به‌رهه‌مهێیان و كارگوزاری، بێت. كاتێك بڕیار و كارگوزاری كاروباری خوێندكاران، کرێکاران، جوتیاران، خانه‌نشینان، كاورباری گه‌ڕه‌ك و كۆڵان و گونده‌كان بگه‌ڕێته‌وه بۆ خودی كه‌سانێك، كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ژیان و داهاتوویانه‌وه هه‌یه و بوار بدرێت به خۆیان له ڕێگه‌ی دێمۆكراتی ڕاسته‌وخۆوه (دێمۆكراتی نوێنه‌رایه‌تی پارله‌مانی نا!) كاروباره‌كانیان ڕاپه‌ڕێنن، ئیدی بوار بۆ مشه‌خۆرانی سه‌ربار و ناپێویست نامێنێته‌وه.
به‌ڵام، ئه‌وه‌ی كه ئه‌وڕۆكه له هه‌رێمی كوردستاندا گه‌نده‌ڵكاران به‌خۆیان له پێش هه‌مووانه‌وه به گه‌نده‌ڵی نێوی ده‌به‌ن، ته‌نیا گه‌نده‌ڵی كارگێڕیی نییه، به‌ڵكو تایبه‌تیكردنی كه‌رته گشتییه‌كان یا ده‌وڵه‌تییه‌كانه له‌سه‌ر مۆدێلی بازارئازادی نیئۆلیبراله‌كان له هه‌رێمه پاشڕه‌وه‌كاندا. ئه‌مه‌ش شێوازێكه له مۆنۆپۆڵكردنی دەسەڵات بۆ هه‌میشه و به‌رگرتن به ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی هه‌ر هه‌وڵێكی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی. ئه‌گه‌ر ئه‌م مۆدیله ڕوونتربكه‌ینه‌وه، ئه‌وا هه‌مان هه‌وڵی سه‌رمایه‌داری و ئیمپریالیزم له چیڵی ساڵی ١٩٧٣دا به شێوه‌یه‌كی دیكە ڕوویداوە. ساڵی ١٩٧٣ له وڵاتی چیڵی، له هه‌ڵبژاردنی دیاریكرا و دانپێدانراوی خودی ده‌وڵه‌ته سه‌رمایه‌دارییه‌كاندا، كه مۆدێلی دێمۆكراتی نوێنه‌رایه‌تی پارله‌مانییه (واته دێمۆكراتی ناڕاسته‌وخۆ)، چه‌په‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگ گه‌یشته پارله‌مان و زۆرینه‌ی كورسییان بۆ پێكهێنانی فەرمانداریی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام ئه‌مه بۆ سه‌رمایه‌داری گورزێكی سه‌خت و ناوه‌خت بوو و ده‌بوو به‌ری پێبگیردرێت، چونكه ده‌بووە هۆی تێكچوونی هاوسەنگیی هێزی نێوان بلۆکی بازارئازاد و بازاری دەوڵەتی [پیەمانی ناتۆ و پەیمانی وارشۆ] و گۆڕان له سیستمه جه‌نراڵییه‌كانی سه‌راپای ئه‌مه‌ریكای لاتیندا و ئه‌مه‌ش دەیکردە ناهاوسه‌نگی هێز له‌به‌رامبه‌ر بلۆكی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تیدا. لەبەرئەوە دنەی سه‌رمایه‌داره‌كانیان دا، تا سه‌رمایه‌كانیان له‌و وڵات‌دا ده‌ربكه‌ن و بنه‌مای ئابووریی ئه‌و وڵاته بته‌پێنن. هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو بووه هۆی زه‌مینه‌سازی بۆ کۆدەتای سەربازیی و هاتنی جه‌نڕاڵی كۆمه‌ڵكوژییه‌كان (پێنۆشێت) و ڕاگرتنی هاوسه‌نگی چ له ئه‌مه‌ریكای لاتین و چ له ئاستی جیهانیدا به نرخی خوێنی هه‌زاران کەس. ئه‌م تاكتیكه له جه‌زائیر و فه‌له‌ستین، كه ئیسلامییه‌كان زۆرینه‌ی ده‌نگیان هێنا به‌شێوە‌یه‌كی دیكە و ڕێگه‌یه‌كی دیكە بۆ فریودانی خه‌ڵكی ده‌نگه‌ده‌ر گریردرایە‌به‌ر. له هه‌رێمی كوردستانی لای خۆمان، كه ڕزگاری و دێموكراسییه‌كەی به سه‌ر نووكی ڕۆكێت و پاژنه‌ی چەکمەی ئاسنینی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانییه‌وه بۆ هاتووه و چه‌ند پارتێكی په‌نابه‌ری دیوی ئێران و سورییه به‌و پاڵپشتییه و له ڕێگە‌ی تێكشكانی ڕاپەڕینه‌وه، زه‌مینه بۆ سیناریۆی هه‌ڵبژاردنی فیفتی فیفتییه‌كه‌ی ئایاری ١٩٩٢ و هه‌ڵبژاردنه سه‌ره‌نجام پێشتر دیاریكراوه‌كانیان خۆشكراوە، هانا بۆ هه‌مان تاكتیك به‌شێوە‌یه‌كی دیكە براوەتەوە. ئەم تاکتیکە بۆ هاوپه‌یمانان و دەوڵەتانی ناوچه‌كه و ده‌سه‌ڵاتدارانی نێوخۆ ئه‌وه مسۆگه‌رده‌كات، كه له ڕێگه‌ی كۆنترۆڵی ئابوورییه‌وه هه‌موو هه‌وڵ و تێكۆشانێك یا هه‌لێكی گونجاو بۆ كۆتاییهێنان به چه‌پاوڵگه‌ری و دیكتاتۆری پارت و ده‌سه‌ڵاتبه‌خشینه‌وه‌ی خێزانیی دەگردرێت.
وه‌ك ده‌زانین، ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی ساردا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، سه‌رمایه‌داری نه‌بوو به‌سه‌ر بزاڤی سۆشیالیستیدا، به‌ڵكو سه‌ركەوتنی بازارئازادی نیئۆلیبراڵه‌كان بوو به‌سه‌ر سه‌رمایه‌داری دەوڵەتیی بۆلشه‌ڤیكه‌كاندا. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه له بواری ڕامیارییدا واته سه‌ركه‌وتنی فره‌پارتی یه‌كجۆر به‌سه‌ر تا‌كپارتی یه‌كجۆردا، له بواری ئابوورییدا واته سه‌ركه‌وتنی بازارئازاد به‌سه‌ر بازاری كۆنترۆڵكراوی ده‌وڵه‌تییدا، له بواریی كۆمه‌ڵایه‌تییشدا واته تێك‌شكان و وردوخاشكردنی هه‌موو په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و جێگرتنه‌وه‌یان به په‌یوه‌ندییه بۆرجوازییه‌كان له سه‌راپای پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵ و کۆمەڵگەدا.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستاندا له قۆناخی ته‌واوبوون و جیگیربووندایه، ڕێك هه‌ر ئه‌و تاكتیكه‌یه، كه له سه‌ره‌وه باسمكرد. سه‌ره‌تا پارت ده‌ست به‌سه‌ر داهاتی “نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراك” و كۆمه‌كەکاندا ده‌گرێت و زۆربه‌ی كۆمه‌كه ده‌رمانی و خواردنه‌مه‌نییه‌كان له بازاری ڕه‌شدا به خه‌ڵك ده‌فرۆشرێنه‌وه و ده‌بنه سه‌رمایه‌ی پارت و له‌نێو پارته‌كانیشدا بەسەر سه‌رانی پارت به پله‌ی یه‌كه‌م، دابەشەکرێت. هاوكات كۆمه‌كه داراییه‌كان به ڕێژه‌یەکی هه‌ره زۆر، ده‌چنه گیرفانه شاراوه‌كانی پارت، پاشان نۆره‌ی قۆناخی دووه‌م دێت، واته تایبه‌تییكردنه‌وه‌ی كه‌رته گشتییه‌كان، كه یه‌كێكه له مه‌رجه سه‌ره‌كییه‌كانی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی جیهانی و نێوه‌نده سه‌روومیلییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا له پێدانی كۆمه‌ك و چوونه‌وه هه‌ر وڵاتێكه‌وه، بەپێی مەرجە سەرەکییەکانی ئەو ناوەندە جیهانلووشانە، ده‌بێت ئابووری و ڕامیاری و دار و نه‌داری ئه‌و وڵاته بخرێته ژێر ڕكێفیان و ئه‌وان له پشتپه‌رده‌وه بریاری یه‌كالاییكه‌ره‌وه بده‌ن. لێره‌دایه كه داهاتی دزراوی كۆمه‌ڵگه له شێوه‌ی سه‌رمایه‌ی پارت و به په‌رده‌پۆشی و به‌نێوی كۆمپانیای جۆراوجۆری یه‌كشه‌وە و ڕۆژه‌وه دێته‌وه مه‌یدان و كه‌رته گشتییه‌كانی پێده‌كڕدرێته‌وه، به واتایه‌كی دیكە سه‌رانی پارت له‌سه‌ر داهاتی كۆمه‌ڵگه ده‌بنه سه‌رمایه‌داری گومناو و ڕوخساری دیكە وه‌ك كارگی به‌هاران قوتده‌كرێنه‌وه و به‌هه‌مان داهاتی دزراو، كه‌رته گشتی و ده‌وڵه‌تییه‌كان له هه‌راجێكی سیناریۆییدا له خۆیان ده‌كڕنه‌وه و ئه‌وه مسۆگه‌رده‌كه‌ن، كه ئه‌گه‌ری هه‌موو ئاڵوگۆڕێكی ڕامیاریی له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانییه‌وه له پێكهاته‌ی بازار و كارگێرییدا تیكشكاوبێت. ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ش كه بۆی هه‌بوو به‌و شێوه‌یه له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه بتوانن بگه‌نه ده‌سه‌ڵات و ئابوورییه‌كی داخراوتر له‌وه‌ی ئێستا له‌لایه‌ن ئیسلامییه‌كانه‌وه [هەروەها هەرچەندە کۆمونیستەکان هێزی پێشنیار و کارانەبوون و نین، بەڵام هەمان بەرنامەڕێژیی نێوەندگەرای دوڵەتییان بۆ ڕێکخستنی ئابوویی کۆمەڵگە هەیە]، كه له‌و باردا له‌سه‌ر مۆدێلی ئابووری ده‌وڵه‌تی نێوه‌ندڕێژ ده‌بوو و ده‌بووه سه‌رئیشه و رێگر بۆ پلانه ئابوورییه‌كانی بازارئازاد له ناوچه‌كه‌دا، كه كوردستان بڕیاره پێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئەو بازارە بێت.
كاتێك بتوانین ئه‌م نه‌خشانه به وردی ببینین و ده‌ركیان بكه‌ین، ئیدی بۆمان ڕۆشنه بۆ بزاڤێكی په‌نگخواردووی كۆمه‌ڵایه‌تی گۆڕانخوازی ئه‌م هه‌رێمه به كۆمه‌كی ماسمیدیا و ڕاگه‌یاندنه‌كانی دەسەڵات و كۆمه‌كی دارایی خودی ده‌سه‌ڵات له‌نێو خودی پارته پێكهێنه‌ره‌كانیدا باڵێكی ڕیفۆرمیست، كه له‌هه‌موو ئه‌و كه‌ینوبه‌ینانه‌دا هاوبه‌ش و هاوڕۆڵ بووه، ده‌هێنرێته پێشه‌وه‌ی شانۆی ڕامیاریی و ده‌سه‌ڵات و سواری بزاڤه‌كه ده‌كرێت و به كۆمه‌ڵێك ڕه‌خنه‌ی ناجۆر و لاوه‌كی بزاڤه‌كه به‌لاڕێدا ده‌بات.
بۆ كه‌سانێك كه باوه‌ڕییان به ڕۆڵی كۆمه‌كگه‌رانه و ڕزگارگه‌رانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی هه‌یه و پێیانوایه نێوه‌نده جیهانییه‌كانی وه‌ك سندوقی دراوی نێوده‌وه‌تی و بانكی جیهانی و نێوه‌نده به‌ناو خیرخوازییه‌كانی دیكە، ڕۆڵی پۆزەتیڤ و دەستگیرۆییانەیان بۆ هەرێمەکە هه‌یه، ئیدی سه‌خته بتوانن په‌ی به سیناریۆی لیستی نەوشیروانییەكان و نه‌خشه و كاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م هه‌وڵه به‌رن، زۆریش ئاساییه كه به‌نێوی خه‌ڵك و به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه ببنه جاڕده‌ری ئه‌و باڵه‌ی ده‌سه‌ڵات. ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنجی داخوازی و ئامانجه‌كانی لیستی نەوشیروانییەكان بده‌ین، ده‌بینین، كه لە جیاتی کۆمەڵایەتییکردنەوە و گشتییكردنه‌وه و گێرانه‌وه‌ی زانكۆكان بۆ ژێرچاودێڕی كۆمه‌ڵگه و كه‌سانی سه‌روكاردار به‌و بوواره، خوازیاری ده‌رهێنانییانه له چنگی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و سپاردنیانە بە دەڵاڵانی بازارئازاد، كه ئه‌مه‌ش ده‌كاته‌وه پیاده‌كردن و ته‌واوكردن و گشتگیركردنی نه‌خشه‌كه‌ی سه‌ره‌وه، واته تایبه‌تییكرنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌رت و به‌شانه‌ی كه هێشتا به‌ڕواڵه‌ت گشتیی و ده‌وڵه‌تیین، ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه زه‌مینه بۆ كۆمپانیاییه‌كی دیكەی وه‌ك (كۆڕك) و (نۆكان) و تد خۆشده‌كات، ئه‌م كه‌رتانه‌ش له ژێر جه‌پۆكی پارتدا بۆ هه‌میشه بكه‌نه موڵكی سه‌رانی سه‌رمایه‌داری پارت یا سه‌رمایه‌گوزارێكی دیكەی ده‌ره‌كی.
بۆ كه‌سانێك كه له سروشتی سه‌رمایه‌داری و كاركردی بازارئازاده‌كه‌ی تێده‌گه‌ن، ئاسانه له‌وه تێبگه‌ن، كه جیاوازی سەروەریی بارزانی و تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان و ئاخوندێك و فیلۆسۆفێك نییه، به‌ڵكو پێداویستی و كارایی كه‌سه‌كان له‌سه‌ر جێگیركردنی پلانه‌كان گرنگه و كاتێك كه كه‌سایه‌تییه‌كی كارێزما ئێكسپایه‌ر ده‌بێت، زۆر ئاسانه به پلانێك وه‌لابنرێت یا پێشتر جێگره‌وه و ئه‌ڵته‌رناتیڤی بۆ مسۆگه‌ر و ئاماده‌بكه‌ن و پێشتر پێش ڕووداوه‌كان بكه‌ون و له ده‌روونی بزاڤه‌كاندا له‌وێدا، كه خۆشباوه‌ڕی به پاڵه‌وانه ئه‌فسانه‌ییه‌كانی دوێنێ بۆ به‌رگرتن به خودی بزاڤه‌كه به‌كاردە‌برێن؛ وه‌ك ئه‌وه‌ی له بزاڤی كۆمەڵایه‌تی “گۆڕان”دا دیتمان، كه خه‌ڵك دژی چه‌پاوڵگه‌ری و گه‌نده‌ڵی و دابه‌شكاری سامان و داهاتی كۆمه‌ڵگه بوو، كه‌چی به پلان و كارله‌سه‌ركردنی ڕۆژانه ئه‌و ئامانجانه تا ئاستی گله‌یی چه‌ند مشه‌خۆڕێكی دیكەی نێوده‌سه‌ڵات و هه‌وڵدان بۆ به‌شداربوونیان له ده‌سكه‌وته ناڕه‌واكانی پارت، دابه‌زانده خواره‌وه. هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دژی دەسەڵاتی بنه‌ماڵه‌یی تاڵه‌بانی ده‌نگی خۆشباوەڕانه‌ی خۆیان به لیسته‌كه‌ی نه‌وسیروان دا، ده‌نگپێدراوان وه‌ك نه بایان دیبێ و نه‌باران، به‌نێوی ئه‌و خه‌ڵكه ناڕازییه‌وه چوونه پای ده‌نگدانه‌وه به تاڵه‌بانی وه‌ك سه‌رۆككۆمار لە بەغداد.
لەبەر ئەوە بەبۆچوونی من، شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی به پێشڕه‌وی گه‌نده‌ڵانێكی دیكە، كه گله‌یی له به‌ركه‌وت و به‌شه‌دزی خۆیان له داهاتی دزراوی كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن، ناكرێت و گێڕانه‌وه‌ی كه‌رته گشتییه بەتایبه‌تییكراوه‌كان[بەپارتییکراوەکان] و كردنیان به به‌شێك له بازارئازاد و كه‌رتی تایبه‌تی كۆمپانیایه‌كی نوێ یا بیانی مەیسەرنابێت و هه‌روه‌ها ناشتوانێت هۆکاری كۆتاییهێنان به ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی پارته میلیشییاییه‌كان و فەرماندارییەكانیش یێت، ئەوەش له‌به‌ر دوو هۆ: یه‌كه‌م، ئه‌وه‌ی له دونیای دیمۆكراتی نوێنه‌رایه‌تییدا ئه‌وه چه‌ند سه‌ده‌یه ده‌سه‌ڵات له‌م بنه‌ماڵه‌ی خانزاده‌وه بۆ ئه‌و شازاده و له‌م پارتی پارێزگاره‌وه بۆ ئه‌و پارتی سۆشیال-دێمۆكرات و له خولێكی دیكەدا پێچەوانە ده‌بێته‌وه و هیجی له سه‌روه‌ری چینایه‌تی و ناداپه‌روه‌ری و سته‌م و هه‌ژاری و به‌دبه‌ختی و هه‌ڵاواردنی مرۆڤه‌كان و ڕه‌گه‌زه‌كان نه‌گۆڕیوه .
هۆی دووه‌م، وه‌ك گوتم قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات له ڕێگه‌ی تایبه‌تییكردنی بنه‌ما ئابوورییه‌كانی كۆمه‌ڵگه و كه‌رته گشتییه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاری وه‌ك موڵكی سه‌رمایه‌دارانی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانەوە، دیسانه‌وه ئه‌گه‌ری هه‌ر ئاڵوگۆڕێكی ڕواڵه‌تیی ڕامیاریی ئەستەمده‌كه‌ن. با ئاوای دابنێین، پارتێكی ئیسلامی یا پان-ناسیونالیست یا پارتێكی چه‌پ زۆرینه‌ی پارلەمان به‌ده‌ستبهێنێت و فەرمانداریی [حكومەتی] خۆی پێكبهێنێت، ئایا كۆمپانیا كۆمه‌ڵگه‌لووشه‌كانی وه‌ك (نۆكان) و (كۆڕەك) و …تد بە پاڵپشتی لەشکری ئەمەریکا و سیخوڕیی ڕێکخراوە بەناو کۆمەککارەکان و سندووقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی جیهانی و ناوەندە پیلانگێرەکانی دیکە، بواری هیچ ئاڵوگۆڕێك یا وه‌رچه‌رخانێك ده‌ده‌ن؟ ئایا بوار و ئەگەری هیچ ئاڵوگۆڕێك لە سیستەمی بەڕێوەبەاریەتی [سەرخانی کۆمەڵ]دا هەیە، کاتێك کە بنەمای ئابووریی [ژێرخانی کۆمەڵ] دارایی کۆمەڵێك کۆمپانیای تایبەت و پارتیی بێت؟ ئیدی سەرانی لیستی ناسیونال-نیئۆلیبراڵ [لیستی بەناو گۆڕان] بەتەمان چی بگۆڕن؟ بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگە یا گۆڕینی تاکی ناڕازی ناهوشیار بە کۆیلەی خۆشباوەڕ ؟
من بە دڵنیاییەوە ده‌ڵێم هه‌ر ئاڵوگۆڕێك كه بچووكترین ناكۆكی له‌ته‌ك پلانی نێوه‌نده جیهانییه‌كانی وه‌ك سندوقی دراوی نیوده‌وڵه‌تی و بانكی جهیانی و له‌شكری ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانیاندا هه‌بێت، ئه‌وا له ڕێگه‌ی ئه‌و كۆمپانیانانه‌وه و لە ڕێگە‌ی بانده پاڕێزه‌ره‌كان و پشتپه‌رده‌ییه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایانه‌وه پوچه‌ڵ و ته‌نانه‌ت سه‌ركوتیش ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش زۆر ئاسانه، چونكه ئه‌وان له پاش تێكشكانی ڕاپەڕینه‌وه تا ئێستا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن و ھێزی بۆ ڕێكده‌خه‌ن و كۆمه‌ڵی خۆشباوه‌ڕ و پاشڕه‌وی بۆ په‌روه‌رده‌ده‌كه‌ن. نۆزده ساڵه ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن مێشكی خه‌ڵك كه‌ڕوواوی ده‌كه‌ن، خه‌ڵك نائومید و نه‌وه‌ی نوێ به شێواندنی مێژوو فریوده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ك چۆن ئه‌وان [ڕامیاران و دەسەڵاتداران] زه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی بۆ خۆجێگیركردن و كۆمه‌ڵایه‌تییكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و سه‌ركوت و ڕه‌شه‌كوژی ژنان و تیرۆری نه‌یاران و هه‌ڵخڕاندنی شۆڤێنیزمی ناوچه‌یی به‌رامبه‌ر ناوچه‌كانی دیكە یا كه‌مایه‌تییه‌كانی دیكە خۆشده‌كه‌ن، هه‌رواش ته‌نیا ڕێگه و مه‌یدان بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه و بەرگرتن بە هه‌وڵه‌كانی ئه‌وان، ته‌نیا مه‌یدانی خەباتە كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و بزاڤه جەماوەرییه سەربەخۆكانن؛ بۆ نموونه تا كاتێك بزاڤی ئازادیخوازی و دژه‌سه‌ركوت نه‌بووبێته كه‌توارێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی گشتگیر، قسه‌كردن له ده‌ستكۆتاكردنی هێزه سه‌ركوتگه‌ر و تیرۆریسته‌كان و ده‌زگه‌كانی ئاسایش و پۆلیسی سه‌رووخه‌ڵكی، ده‌چێته خانه‌ی خه‌ونی باڵۆنئاسا له هه‌وادا. ئه‌مه بۆ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی و ژنان و ته‌نانه‌ت سۆشیالیزمیش هه‌ر وایه و به‌بێ كۆمەڵایه‌تیبوونه‌وه‌ی خواست و بۆچوون و ویسته‌كان، ئه‌گه‌ری هه‌ر ئاڵوگۆڕێكی شۆڕشگێرانه ئه‌سته‌مه و هه‌رگیز ڕوونادات.
وەك پێشتر وتم، گەندەڵی وەك دیاردەیەكی سیستەمی فەرمانداریی و كارگێڕیی و بەرێوەبردن، تایبەت بە پارتێك یا فەرمانداریی و دەوڵەتێكی دیاریكراو نییە، بەڵكو تایبەتمەندیی بەڕێوەبەرایەتیی سەرووخەڵكییە، ئیدی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پاشایەتی و تاكپارتیی بێت یا فرەپارتیی پارلەمانی و فەرمانداریی [حكومەتی] تێكنۆكراتەكان و فیلۆسۆفەكان، ھیچ كات نەیتوانیوە و ناشتوانێت پاكتاویبكات، چونكە ڕیشەی گەندەڵی لە پێكھاتەی بنچینەكانی سیستەم و پێكھاتەی قوچكەیی و سەرووخەڵكیدایە. كاتێك كە ئامانج لە بەشداریكردن لە بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەدا، پلەی سەروەریی و پایەی ئابووریی و كۆمەڵایەتیی باڵاتر بێت، ئیدی زۆر ئاساییە، نوێنەرەكان و دەسەڵاتداران بۆ مانەوەی خۆیان ھەم بدزن و ھەم چاوپۆشی لە دزی و تاڵانی كەسانی چواردەوریان بكەن. چونكە بنەمای سیستەمی چینایەتی دزییە لە ڕەنجی بەرھەمھێنەران و چەپاوڵكردنی سامان و داھاتی كۆمەڵگە. بۆ زیاتر دڵنیابوون لەمە، دەتوانین ئەم پرسیارە لە خۆمان بكەین؛ ئەگەر ڕێكخستنی كۆمەڵگە قوچكەیی [ھەرەمی] نەبووایە و بەشداریی بەڕێوەبەرایەتی [نەك ئەوەی پێدەڵێن كایەی ڕامیاریی] كۆمەڵگە خۆبەخشانە و بەبێ پاداشت بووایە و خانەنشینی پاشایانە و مشەخۆریی ھەتایی مسۆگەر نەبووایە، ئایا ھیچ كەسێك لە ڕامیاران و دەسەڵاتخوازان، بیری لە پێكھێنانی پارت یا خۆی بۆ نوێنەرایەتی و كارگێڕیی كاندیددەكرد؟ ئایا كەسانی بێلایەنی نێو كۆمەڵگە ھیچ گومانیان لە نەرێنی وەڵامی ئەم پرسیارە ھەیە؟
لەبەرئەوە پێویستە ڕیشەییتر دژی دیاردەکە بچینە جەنگەوە، واتە گۆڕینی دروشمی بزووتنەوەکە بۆ ” نا بۆ تایبەتیکردنەوەی کەرتەکان، نا بۆ بەڕێوەبەرایەتی گەندەڵ، بەڵێ بۆ خۆبەڕێوەبەرایەتی جەماوەریی “. ئەوەش تەنیا بە بەرگرتن بەتایبەتیکردنەوەی کەرتە گشتییەکان و سەندنەوەی کارگە و زەوییەکان و گردەکان و کەرتەکانی خزمەتگوزاریی لە پارت و سەرمایەدارەکانی پارت مەیسەردەبێت. هەڵبەتە ئەم هەنگاوەش دوو ڕێگە لەخۆدەگرێت، ڕێگە‌ی یەکەم، سەندنەوەیانە لە پارتەکان و سەرمایەدارەکانی پارت و گێڕانەوەیان بۆ کەرتی دەوڵەتی، کە ئەمەیان هەردەم ئەڵتەرناتیڤی ڕیفۆرمیستەکان و نێوەندگەراکانە، کە لە باشترین باردا سەروەریی خۆیان دەکەنە ئەڵتەرناتیڤی دزان و گەندەڵکاران. ڕێگە‌ی دووەم، سەندنەوەی کەرتەکانە لە پارتەکان و سەرمایەدارەکانی پارت و گێڕانەوەیان بۆ کۆمەڵگە، واتە کۆمەڵایەتیکردنەوەی کەرتەکان بەوەی خودی کرێکاران، فەرمانبەران یا جوتیارانی ئەو بەشە یا ئەو کەسانەی کە گێڕاویانەتەوە، بەخۆیان بەڕێوەبەرایەتیدەکەن و دەیخەنە خزمەت کۆمەڵگەوە.
ئەگەر لەوانەش بگوزەڕیێن، دەتوانین بە كەمێك گەڕانەوە بۆ ڕابوردووی كۆمەڵگەكەمان، كە خۆشبەختانە زۆر دوور نییە و ئەگەر بەخۆشمان تێیدا نەژیابین، ئەوا دایك و باوكمان یا داپیرە و باپیرەمان وێنایەكیان لەبارەیەوە لە ئاوەز و ھۆشماندا جێگیركردووە؛ پێش ئەوەی دەوڵەت و پارتی ڕامیاریی دروستببن، لە كۆمەڵگەدا كوشتن و دزی و فڕوفێڵ و ئەتك و تاڵانگەریی و چەپاوڵ و پاوانكردن، زۆر دەگمەن بوون و لە كۆمەڵگەدا وەك دیاردەی ناوازە و ناباو ڕەفتاریان لەتەكدا كراوە و زۆر جار بكەرانیان ناچار بە ڕەوكردن و بەجێھێشتنی كۆمەڵگەكە بوون، لە بەرامبەردا پێكەوەژیان و ھەرەوەزیی و ھاریكاری و گەلكاریی و متمانە و پشتیوانی و یەكترپارێزیی كۆمەڵایەتیی ھەبووە و زاڵبووە. بەڵام لە ئێستادا ئەم ھاوكیشەیە بە تەواوی پێچەوانە بووەتەوە و نەرێنییەكان تاڕادەیەكی زۆر باو و گشتگیربوون و ئەرێنییەكان لە پانتایی ژیانی ھاوچەرخدا بە ھەمان ڕادە نامۆكراون. ھەموو ئەمانە، ھەروا بە ڕێكەوت و بەبێ پلان و خۆبەخۆ ڕوویاننەداوە، بەڵكو سەرەتا دەسەڵاتی سەرووخەڵكیی بەگ و ئاغا‌كان و پاشان دەوڵەت ھەموو خۆبەرێوەبەرایەتیی و خۆكاراییەكی لە تاك و بوونە كۆمەڵایەتییەكان سەندووەتەوە و ئینجا بۆ پاراستنی دەوڵەت و بەرژەوەندی كۆمپانییە كۆمەڵگە و جیھانخۆرەكان، پارتی ڕامیاریی قوتكراونەتەوە و لە ڕێگە‌ی گۆڕین و لەنێوبردنی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییە تەبا و ھەروەزییەكان و یاسا سروشتییەكانی پێكھاتنی كۆمەڵایەتی و جێگرتنەوەیان بە پەیوەندییە ڕامیارییە دەستكرد و نامرۆییەكان، پارت و ڕێزبەندیی پارتیی كۆمەڵگەی بەسەر دەستە و بەرەی دژبەیەكی ھەردەم لە جەنگ و نائارامیدا دابەشاندووە و لەم ڕێگەیەشەوە زەمینەیان بۆ كۆمەڵایەتییكردنەوەی گەندەڵیی سازكردووە و بەم جۆرە دەبینین، نەوەی ئەو مرۆڤانەی كە دوێڼێ بەبێ بوونی دەوڵەت و پارت و نوێنەر، لە ڕێكەوتنێكی كۆمەڵایەتییدا لەسەر بنەمای یاسا سروشتییەكانی پێكھاتنی كۆمەڵگە، كە كۆمەڵایەتیبوونی مرۆڤ مامانی لەدایكبوونیانە، دەژیان و كاروباری خۆیان ڕێكدەخست و خۆشی و ناخۆشییەكانیان، بوون و نەبوونییەكانیان لەنێوان خۆیاندا دادەبەشاند و بەختەوەریی ھەر تاكێك پەیوەستبوو بە بەختەوەریی ئەوانی دیكەوە، كەچی لەم ڕۆژەدا نەوەكانیان بەھۆی پاشڕەوییان بۆ دەسەڵاتی سەرووخەڵكیی و پارتەكان و ڕامكاران [ڕامیاران]، لە پێشینە و پاشبنەمای كۆمەڵایەتیی و ھەرەوەزیی و پێكەوەژیانی ئاشتییانە نامۆبوون و ناتوانن ژیان و ڕێكخستنی كۆمەڵگە بەبێ بوونی دەوڵەت و سیستەمی نوێنەرایەتی و پاشڕەویی پارتایەتی و مێگەلبوون بۆ جەنەڕاڵەكانی جەنگ، ژیان وێنا بكەن و بیربكەنەوە. كاتێك كۆمەڵگە لەو تاكە لەخۆنامۆیانە پێكھاتبێت و دەنگی ناھوشیارانەی ئەوان ھەڵبژێری سیستەم و كارگێریی كۆمەڵگە و شێوەی ژیان بێت، ئیدی گەندەڵی ئاسایی‌ترین و سەرەتاییترین دیاردە و تایبەتمەندیی سیستەمی كارگێڕیی و كۆمەڵگە دە‌بێت، بەواتایەكی دیكە گەندەڵی ڕامیاریی، بە ھۆی ڕامبوونی تاكی چەوساوە و ژێردەستەوە، كۆمەڵایەتی دەبێتەوە و دوا تەون و ڕایەڵەی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان بۆگەندەكات و ھەموو تاكێك دەكاتە دژی تاكەكانی دیكە و پشێوییەكی كۆمەڵایەتیی وەھا دروستدەكات، كە تاكی ناھوشیار و دۆشداماو و دەستەمۆ، ھەردەم وێڵی سەرۆكی باش و دەوڵەتی باش و پارلەمانی باش و نوێنەری باش بێت و بە كایەكردن و ختووكەدانی دەمارگیریی ئایینی و ناوچەگەریی و شارچییەتی و ناسیونالیستی لەلایەن كەسانی ڕامكارەوە، جەنڕاڵەكانی مرۆڤكوشتنی لێدەبێتە فریادڕەس!
بۆ له‌گه‌ڵ ماركسیزمه‌كان ناكه‌ونه گفتوگۆ و كاری هاوبه‌ش؟
بەر لەوەی وەڵام بەخودی پرسیارەکە بدەمەوە، بەپێویستی دەزانم ئەوە ڕۆشنبکەمەوە، کە چەمكی هزریی لەتەك هەڵگری هزر، لە تەواوی زمانەکانی دونیادا دوو واژە و کاربردی جیاوازیان هەیە، چونکە “مارکسیزم” چەمکێکی ئایدیۆلۆجییە و بۆ کۆی ئەدەبیاتی “مارکسیست”ەکان بەکاردەبرێت، لەم پرسیارەدا بەکاربردنی وەك چەمك هەڵەیە و ناتوانێت ئاماژەبێت بە هەڵگرانی ئایدیۆلۆجیاکە [مارکسیستەکان].
ئەگەر ماركسیسته‌كان باوەڕییان بە خەباتی سەربەخۆی جەماوەریی لەسەر بنەمای «خۆجێی ببزوێ و جیهانی بیربكەرەوە» و دوور لە پاشكۆیی بۆ پارت و گروپەكانیان هەیە، ئەوا هیچ پێویستمان بە ڕێككەوتن نابێت و خۆبەخۆ لەتەك ئەنارکییەکانا لەو بوارەدا یەکدەست دەبن. بەڵام كاتێك ئەوان وەك پارتە بۆرجوازییەكان خەریكی دەستەمۆكردن و پاشكۆكردنی بزووتنەوە كۆمەڵایەتییەكان بن و هەر بیركردنەوەیەك لە دەرەوەی ئایدیۆلۆجیاكەیان ڕەتبكەنەوە و ڕێكخراوی كۆمیتەیی بۆ چین و توێژە كۆمەڵایەتییەكان قوتبكەنەوە و گیانی دەستەگەریی (سكتاریزم) تەشەپێبدەن و هەر دەستبەكاربوونێكی ئازادانەی تاكەكان لەژێر چەكمەی پۆڵایی نێوەندگەرایی و بڕیارە نێوەندیی و قوچكەییەكانیاندا بپڵیشێننەوە، ئەوا بە بۆچوونی من نابێت كەمتر لە دژایەتی بۆرجوا دەسەڵاتدارەكان، دژایەتییان بكرێت.
من بۆ خۆم، وەك كەسێك، كە سەرەتای چالاكی “ڕامیاری”یم بە ئەندامبوونی “كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی كوردستان” دەستپێكردووە و بە وازھێنانم لە ئەندامەتی “ڕەوتی كۆمونیست” كۆتاییھاتووە، لە مەیدانی خەباتی جەماوەرییدا خاوەنی خەروارێك ئەزموونی كەسییم و ھەردەم تای تەرازووی خەباتی ڕۆژانەم بەلای سەربەخۆیی خەباتی جەماوەریی و بەرگرتن لە سیكتاریزم شكاوەتەوە و لەبەرئەوە لەلایەن ھاوڕێكخراوەییەكانمەوە دژایەتیكراوم و ھەوڵی تەریكخرانەوەم دراوە. ھەر بەو پێیە بە ئەزموون گەیشتوومەتە ئەو بڕوایەی كە گروپ و پارتی ڕامیاریی ھەر ناوێك و ھەر بەرنامەیەكیان ھەبێت، بێجگە لە كەوڵكردن و دەستەمۆكردن و کەرتکەرتکردنی خەباتی جەماوەریی بۆ ئامانجی پارتیی و دەسەڵاتخوازیی ئەندامانی باڵا، ھیچی دیكە نەبووە و نییە و هیچی دیکەشی بەرهەمنەهێناوە. لەبەرئەوە ھەموو كاركردن و ھاریكارییكردنێك لەتەك گروپی ڕامیارییدا ڕەتدەكەمەوە و بەھیچ شێوەیەك متمانەیان نادەمێ. ئەم بۆچوونەم تەنیا لەمەڕ گروپ و پارتە کۆمونیستەکانی کوردستان بەرتەسکنابێتەوە، بەڵکو لە سەراپای مێژوودا هەر لە یەکێتی کۆمونیستەکان [یەکەمین پارتی کۆمونیستی] کە بە بەیاننامەیەکی خودی مارکس و ئەنگلس لەدەرەوەی ویستی ئەندامانی هەڵوەشێنرایەوە تا پارتی سۆشیال-دێمۆکراتی ئا‌ڵمانیا و دواتر هەزاران پارتی کۆمونیستی دیکە و تا دەگاتە دواترینیان لە هەرێمی کوردستان [مشتەقاتەکانی کۆمونیزمی کرێکاری] تەنیا دەمارگیری دەستەگەریی و جیابوونەوە و دابەشکردن و بێهێزکردنی ڕێزی ناڕازییان و کرێکارانی هوشیارییان بەرهەمهێناوە و دەهێنن. بەپێچەوانەوەی خۆشباوەڕیی و گۆشەگیریی ئایدیۆلۆجی هەندێك ئازیزەوە، بە بۆچوونی من ئەوەی ڕامیاران و پارتە کۆمونیستەکان لە ماوەی سەدە و نیوێکدا بۆ دژەشۆڕش و سەروەریی چینایەتی ئەنجامیانداوە، سەراپای کۆمەڵگەی چینایەتی خودی ئیمپراتۆرییەکان دەوڵەتەکان و پارتە ناسیونالیست و مەزهەبییەکان نەیانتوانیوە ئەنجامیبدەن. ئەوەش تەنیا لەبەر یەک هۆکاری زۆر سادە و ئاشکرا، کە سەرەوەران و دەزگەکانیان نەیانتوانیوە هێندەی مارکسیستەکان، چەوساوان بە دەوڵەتی باش و سەروەری دادگەر و پارتی باش و پارلەمان خۆشباوەڕبکەن، هەموو ئەوانەش بەناوی خودی کرێکاران ولەژێر دێوجامەی سۆشیالیزم‌دا توانیویانە نارازییان فریوبدەن و بەداخەوە هێشتاکەش بازاری ئەو فریوکارییانە گەرمە.
***********************************************************
بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەم، کرتە لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بکە
بەشی یەکەم : http://wp.me/ppHbY-HN
بەشی دووەم : http://wp.me/ppHbY-HY
بەشی سێیەم : http://wp.me/ppHbY-If
بەشی چوارەم: http://wp.me/ppHbY-IH
بەشی پێنجەم: http://wp.me/ppHbY-IN
ته‌واوکارییه‌کان له‌سه‌ر(شتێه‌ر)* / ٢
ته‌واوکارییه‌کان له‌سه‌ر(شتێه‌ر)*
دانییل گرین
و. له عه‌ره‌بییه‌وه: سه‌لام عارف
به‌شی دووه‌م**
(شتێنه‌ر) دوای دووساڵ، له (تاك و داراییه‌که‌ی-الواحدي و ملکیته)دا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر په‌روه‌رده‌کاران و ده‌یانداته به‌ر نه‌شته‌ری ڕه‌خنه، ئه‌و هۆشیاره و ده‌زانێت له چ ده‌دوێت، چونکه خۆی فێربووی دامه‌زراوه‌یه‌کی تایبه‌تی کیژه گه‌نجه بۆرژواکان بوو. “ده‌وترێت کاتێك گه‌نجان فێری ئه‌وه‌بوون به ئاوازی بەساڵاچووه‌کان، گۆرانییه‌کان بڵێنه‌وه، ئه‌و کاته، ئه‌و کاته‌یه، که به گه‌وره‌بوو داده‌نرێن، بۆ ئه‌وه‌ش وێنه‌ی ئاژه‌ڵ ڕاپێچی خوێندگه‌کان ده‌کرێن، ناچاریان ده‌که‌ن، فێری شته کۆنه‌کان ببن، کاتێك فێربوون، ئه‌وا گه‌وره‌ن”. ئه‌و (شتێنه‌ر) دژی ” فاڵگره‌وه‌کان، ئه‌هلی چاکه” ڕکە دەیگرێت و ده‌ڵێت ئه‌وانه ”چه‌واشه‌کارانن، بۆگه‌نکارانی گەشەکردنە ڕاسته‌قینه‌کانن، دڵه گه‌نجه‌کان ڕه‌قده‌که‌ن، ئاوەزە گه‌نجه‌کان گه‌مژه ده‌که‌ن” قسه هیچوپووچه‌کانیان وێرانه‌یه‌ك ده‌خوڵقێنن، که چاره ناکرێت ” له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و قسه بێناوه‌ڕۆکانه، که” له منداڵییه‌وه فێرمانده‌که‌ن و له “بوونە گەرموگوڕەکەماندا (کینونتنا الحمیمة) چییە‌تییه باشه‌که‌مان” داده‌پڵۆسن، ” سه‌رسه‌ختی و ڕەتکردنەوەی ملهوڕی له‌لایه‌ن مناڵه‌وه، هیچیان له ڕەوایەتی حه‌ز و ئاره‌زووی فێربوون که‌متر نییه ” نابێت زۆربڵێیی و ڕاستگۆیی مناڵ داپڵۆسێنرێت” به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات، لوتکەی بێهێزییه، لوتکەی هه‌ڵه‌کانیش ئه‌وه‌یه” بڕوا بەوە بکرێت، که به‌ترساندن هاروهاجی و سه‌رچڵی مناڵ چاکده‌کرێت”.
(شتێنه‌ر) پێشه‌کی ده‌ڵێت: دوژمنانی شێوازی نوێی په‌روه‌رده‌کردن ده‌لورێنن، ده‌نه‌ڕێنن ” تو خواکه‌تان، ئەگه‌ر منداڵان فێری بیروباوه‌ڕی باش نه‌کرێن، ده‌که‌ونه هه‌ڵه‌وه و وەک ناکه‌سبه‌چه و دز ده‌رده‌چن! ” (شتێنه‌ر) به شێوازێکی لاقرته‌پێکردنه‌وه، وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه ”له‌سه‌رخۆ، له‌سه‌رخۆ ئه‌ی پێخەمبه‌رانی خراپه‌کاری! بێگومان به دیدی ئێوه ده‌بنه ناکه‌سبه‌چه، دیدی ئێوه هیچ به‌هایه‌کی نییه. ئه‌و ناکه‌سبه‌چه خراپانه گوێ له چیرۆکە خه‌یاڵاوییه‌کانی ئێوه ناگرن، ئه‌وه ڕەتده‌که‌نەوە، کە ببنه میراتگری ئه‌و دەبەنگیه پیسه، که له باوك و باپیرتانه‌وه بۆتان ماوه‌ته‌وه” … ” گه‌ر به ئازاری ئه‌و دونیا (ئازاری ” خوای هه‌ردوو دونیا” هه‌ڕه‌شه‌یان لێبکه‌ن) ئه‌وان هەرئاوا کە ده‌ڕواننه هه‌ڕه‌شه‌ی گورگێك، ئاواش ده‌ڕواننه هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێوه، ئه‌و کاته، ئێوه ده‌سته‌پاچه ده‌بن و ئیدی ناتوانن به‌رده‌وامی به چاندنی ترسه خه‌یاڵییه‌کانتان له دڵیان‌دا بده‌ن، ئه‌و کاته زاڵیی تارمایی و باوەڕ له چیرۆکە‌کانی کن ئاگرداندا کۆتایدێت”
ئه‌و خۆهه‌ڵواسینه هه‌ڵچووه‌ی خۆی به ئازادی تاکه‌وه، وا له (شتێنه‌ر) ده‌کات، کە به‌ره‌نگاری ئه‌و لیبرالیزمه درۆینه بووه‌ستێته‌وه، که ده‌رئه‌نجامی شۆڕشی فه‌ره‌نسی بوو، ئه‌و شۆڕشه ته‌نها له داماڵینێکی نوێ‌دا سه‌رکه‌وتوبوو ” له ” ئازادی ڕامیاریی؟ ” پێویسته چ تێبگه‌یین، ئایا ئازادی تاکەکەسە به‌لای ده‌وڵه‌ت و یاساکانییه‌وه؟ نه‌ء به‌هیچ کلۆجێك وانییه، ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه، ملکه‌چییه بۆ ده‌وڵه‌ت، بۆ یاساکانی ده‌وڵه‌ت، جا که‌واته بۆچی باسی ئازادی ده‌که‌ن؟ “. ئازادی ڕامیاریی ، ئازادی پۆلیس و ده‌وڵه‌ته، نه‌ك ئه‌و ئازادیه، که من ئازادم له ده‌وڵه‌ت، پرسە‌که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به ئازادی منه‌وه نییه، ئازادی ئه‌و هێزه‌یه، که‌زاڵه به‌سه‌رمنداو ده‌مکاته کۆیله.
ئه‌و (من)ەی، که (شتێنه‌ر) پێداگری لەسەر ده‌کات، شوناسنامه‌ی خۆی له‌و لیبرالیزمه‌دا نابینێته‌وه، (شتێنه‌ر) جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه، پێویسته ” له‌و لیبرالیزمه‌دا، ته‌نها منە دەستەمۆکراوەکەی مه‌سیحیه کۆنه‌که ببینین” … ” بێگومان له‌تەك تێپه‌ڕبوونی ڕۆژگاردا، هه‌ندێك بەرتەری [امتیاز] لابرنا، به‌ڵام ته‌نها له بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی (هاوبه‌ش) له بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ت، نه‌ك بۆ پته‌وکردنی منه‌که‌ی من-Mon Moi-“
ئه‌و ڕه‌خنه توندوتیژه له لیبریالیزمی بۆرژوازی، له‌وه ده‌رچووه، که داوایه‌کی تاکی بێت، داوایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی نێوه‌ڕۆك چینایەتییه، ئه‌وه ده‌بینێت، که ده‌وڵه‌ت داراییه‌کان ده‌پارێزێت و به بەرتەرییه‌وه نەرخوردی لەتەکدا ده‌کات، ئه‌وه له کاتێکدا، که نه‌داراکان ده‌چه‌وسێنێته‌وه و ده‌یانهاڕێت .. ” ده‌وڵه‌ت پشتی بە کۆیله‌یی کار بەستووە، کاتێك کە کار ئازاد ده‌بێت، ده‌وڵه‌ت کۆتایی دێت ” (شتێنه‌ر) ته‌نها دژی ده‌وڵه‌تی بۆرژوازی ڕاناپه‌ڕێت، به‌ڵکو دژی هه‌موو جۆره‌کانی ده‌وڵه‌ت ڕاده‌په‌ڕێت، واته خودی ده‌وڵه‌ت خۆی ” چه‌نده ده‌وڵه‌ت لێبوردەش بێت، لێبوردووییه‌کەی تا ئەو ڕادەیە بڕدەکات، کە یاخیبوون ڕووینەدابێت؛ ده‌وڵه‌ت یاخیبوو ده‌ربه‌ده‌رده‌کات، به‌ندیده‌کات، ده‌یکاته ئه‌ندامی ده‌وڵه‌ت، به‌واتایه‌کی دی، ده‌یکاته (هاونیشتمانی)، ده‌وڵه‌ت به‌بێ ئه‌و ڕه‌وشتبازییه ناتوانێت بژی، هه‌ر به‌وه‌شدا دیاره، که من و ئه‌و دوژمنیین” … ” نابێت که‌س چێژ له ویستی [ئیرادە‌ی] تایبه‌تی خۆی ببیینێت، واته (ئازاد) بێت، به‌لای ده‌وڵه‌ته‌وه ئه‌وه پێویستییه‌کی ڕه‌هایه: ئه‌و تاکه‌ی خاوه‌نی ویستی خۆیه‌تی، ده‌وڵه‌ت دووریده‌خاته‌و، گه‌ر هه‌موو تاکه‌کان خاوه‌نی ویستی خۆیان بن، ده‌وڵه‌ت له‌نێوده‌به‌ن” … “هه‌موو ده‌وڵه‌تێك سته‌مکاره، ئیدی سته‌مکار دانه‌یه‌ك بێت یان زیاتر، ئه‌وانه گشتیان سه‌روه‌رن، بیرۆکه‌ی کۆماریی له‌وه‌دا خۆیده‌نوێت، که ” یەکێك زەواڵەی ئەوی دیکەیه. “من به‌بێ هیچ بگره‌وبه‌رده‌یه‌ك، هه‌رده‌م ده‌وڵه‌ت به تاوانبار ده‌زانم، ئه‌و مرۆڤەی، که جڵه‌وی چاونه‌ترسی و ویستی خۆی ها له ده‌ستی خۆیدا، با سیخوڕه‌کانیش په‌رژینی ده‌وڵه‌ت بن، ئه‌و مرۆڤه ڕیا و ترس ڕەتدە‌کاتەوە”.
(شتێنه‌ر) له هه‌موو ده‌وڵه‌تێکدا، ئا‌وا خۆی ده‌بینێته‌وه، خۆی بە (ستەمدیدە) ده‌زانێت، ئیدی ئه‌و ده‌وڵه‌ته، ده‌وڵه‌تێکی ڕه‌ها بێت، یان کۆماری. “من له هیچ ده‌وڵه‌تێکدا ئازاد نییم”. ده‌وڵه‌ت هه‌میشه یه‌ك ئامانجی هه‌بووه، تاك هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێت، بیبه‌ستێته‌وه و ملکه‌چی گشته‌کی بکات، ئیدی ئه‌و گشته‌کییه هه‌رچییه‌ك بێت. “ئه‌و، واته ده‌وڵه‌ت داپڵۆسیین به ئه‌رکی خۆی ده‌زانێت، که له ڕاستیدا ئه‌وه غه‌ریزه‌ی مانه‌وه‌یه”. ده‌وڵه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچی یاسا ده‌که‌ن، بێبه‌زه‌ییه” … ” تاوانبار به‌بێ هیچ به‌زه‌ییه‌که‌وه و به به‌رچاوی چه‌ند که‌سێکی دڵخۆشەوە، ڕاپێچی به‌ر مەقسەڵە ده‌کرێت. به‌وه یاسای ڕه‌وشت تۆڵه‌ی خۆی ده‌کاته‌وه و ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت”.
ئه‌و ڕه‌خنه‌گرتنه (شتێنه‌ر) به‌ره‌و هێرشێکی ڕێکوپێك بۆ سه‌ر کۆمونیزمی ڕۆژگاری خۆی ده‌بات، واته ئه‌و کۆمونیزمه که ناو‌کی ” کۆمونیزمی زانستی” بوو، به واتایه‌کی دیکە ئه‌و کۆمونیزمه، که له‌سه‌ر ده‌ستی مارکس و ئینگلس’دا کریستالیزه بوو، دوای ماوه‌یه‌کی که‌م کۆمونیزمە‌که‌یان، له بابۆفیزمی*** فه‌ره‌نسییه‌وه له‌دایکبوو، ئه‌و کۆمونیزمه، هێشتا سه‌ره‌تایی و یۆتۆبی بوو، له‌سه‌رده‌ستی کرێکاری نه‌خشه‌کاری ئاڵمانی (ولیم ویتنلگ – William Wetling) شێوه‌ی ئه‌و کۆمونیزمه گۆڕا، ئه‌و ساڵی1842 په‌ڕتوکێکی به ناوی (ضمانات الانسجام و الحریة Garantie de l’harmonie et de la liberté) بڵاوکرده‌وە. به تێڕوانینی (شتێنه‌ر) له‌و سیستەمەدا، تاك کۆیله‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه، ته‌نها ئه‌وه‌ی هه‌یه، که کۆمه‌ڵگه ده‌یداتێ، کاتێك ئه‌و تاکه به‌پێی یاساکان هه‌ڵده‌سوڕێت، کەتێك کە ملکەچبێت” که من ملەکچ بووم له کۆمه‌ڵگه‌ی چه‌وسێنه‌ردا، یان له کۆمه‌ڵگه‌ی (ویتلنگ)ی‌دا بۆ من هیچ جیاوازییه‌کی نییه، له هه‌ردوو بارەکه‌دا، یاسا بزره و هیچ مافێکم نییه”. دواتر (شتێنه‌ر) پله‌یه‌کی دی سه‌رده‌که‌وێت، پێخه‌مبه‌رانه پێشبینی ئه‌وه ده‌کات، که ” کۆمونیزم له‌وانی دیکە زیاتر فڕێمانده‌ده‌نه باوه‌شی پاشکۆییکردنی ئه‌وانی دیکه‌وه، پاشکۆیی (گشتەکی یا کۆمەڵیی) هەرچەند که ئه‌و کۆمۆنیزمه هێرشده‌کاته سه‌ر ده‌وه‌ڵه‌ت، که‌چی ئه‌و خۆی سه‌ر له نوێ دانه‌یه‌کی دیکە دروستده‌کان، گومان له‌وه‌دا نییه، که ئه‌و ده‌وڵه‌ته بزوتنه‌وه‌ی ئازادی من به‌ربه‌ست و ئیفلیج ده‌کات، ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌روه‌ره، له سه‌رووی منه‌وه‌یه و هه‌موو مافێکی کۆمونیستی به‌ده‌سته، هەرچەند ئه‌و کۆمونیزمه دژی ئه‌و داپڵۆسینه ڕاده‌په‌ڕێت، که تاکە دارا‌کان بەکاریدەبەن، که‌چی خۆشی هه‌ژموون ده‌داته ده‌ست کۆمەڵ ، که زۆر مه‌رسیدارتره”.
(شتێنه‌ر) به هیچ کلۆجێك بیر له پاشه‌کشێ ناکاته‌وه، ئه‌و ده‌یه‌وێت، پێشی کۆمونیزم بداته‌وه و زیاتر بڕوات. یه‌که‌م جار داپڵۆسراوه‌کان، له گۆشه‌ی سۆسیالیزمه‌وه ئازایه‌تی ده‌ستده‌خه‌ن، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی دواتر بگه‌نه هۆشمه‌ندی تاك (جێبه‌جێکردنی خۆیی بۆ “من”)، هۆشمه‌ندی (دژه-ده‌وڵه‌ت) دەسەپێنێت، تا ئه‌و خاڵه کۆمونیسته‌کان ڕازیین، به‌ڵام (جێبه‌جێکردنی خۆیی بۆ “من”)ی تاك ده‌که‌وێته ململانێوه، له‌ته‌ك کۆمه‌ڵگه‌دا، هه‌روه‌ها بە‌ته‌واوی له‌ته‌ك ده‌وڵه‌تدا، بۆ له‌نێوبردنی ته‌واوەتی کەوڵکردنی تاك، ئه‌و (جێبه‌جێکردنه خۆیی)ه واوەتر لە هه‌موو هاوبه‌شییه‌ك له‌ته‌ك کۆمونیستدا ده‌ڕوات. ئه‌و بروسکانە، که (شتێنه‌ر) ده‌یانگرێته ده‌وڵه‌ت، پارتیش ده‌گرێته‌وه ” پارت له‌ته‌ك ده‌وڵه‌ت ڕه‌وده‌کات، چه‌ندین جار، پێویستی خۆبه‌ختکردن و به‌وه‌فایی بۆ پارت به گیۆماندا ده‌درێت، ده‌بێت پارت له کوێ بوو، بێچەندوچوون ده‌بێت تۆش له‌وێ بیت”. پارت، هه‌موو پارتێك به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌کانیدا ده‌سه‌پێنێت، کە بڕوای پارتییان دەرخبێت و بیڵێنه‌وه و باوەڕیان به بیروباوه‌ڕه‌کانی پارت پته‌و بێت و نه‌خه‌ڵه‌تابن بیانخه‌نه خانه‌ی گومانه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌رکیانه ڕاستی گومانلێنه‌کراو بزانن، واته به جەستە و به‌گیان له ته‌کیدا بن” … ” ئه‌وه‌ی بۆ پارتێکی دیکە، پارت به‌جێبهێڵێت، به هه‌ڵگه‌ڕاوه داده‌نرێت”. ئا به‌و شێوه‌یه له‌وێوه ده‌پرسێت “کەسی تاك ده‌توانێت بچێته حیزبه‌وه؟”، به‌ڵێ، به‌ڵام پارت له‌ناکاو چنگیری ده‌کات و کاریتێده‌کات” ته‌بابوون و لابردنی کۆسپی نێوان من و پارت کاتییه”، به چونم بۆ نێو پارت، گرێبه‌ستێکی هاوبه‌ش دروستده‌بێت، تا ئه‌و کاته من و پارت پێکه‌وه بۆ هه‌مان ئامانج کاربکه‌یین، ئه‌و گرێبه‌سته به‌رده‌وامی ده‌بێت، به‌ڵام ئەگه‌ر من ئه‌م ڕۆژ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانی بم، ده‌شێت دوای ماوه‌یه‌کی که‌م، ئه‌و به‌شداربوونه سته‌م بێت، ئه‌و کاته من به دژەخون (خائین) ده‌رده‌چم، ئه‌و پارته هیچ تایبەتمەندییەکی پابەندانەی نییه”، هه‌ر ئه‌وه‌نده سه‌رسامیم به‌و نه‌مێنێت، ئه‌و کاته ده‌بمه دوژمن” … ” ئه‌و پارته‌م لە لا گرنگ نییه! من گەلێك که‌س ده‌دۆزمه‌وه، که به‌بێ هیچ پابەندییەک( به‌شداری “من”)که‌م بکه‌ن “.

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.