نا بۆ جەنگ و بۆربۆڕینی شارچییەتیی ڕامیاران و دەسەڵاتداران و كۆمپانییەكان !
ئێمە ئەناركیستەكان، وێڕای پێداگریمان لەسەر سەبەخۆیی [ئۆتۆنۆمی] خۆبەڕێوەبەرایەتی ناوچە و كۆمیونیتییەكان و یەكێتی و یەكگرتنەوەیان لەسەر بنەمای فێدراڵی لە فێدراڵییە ئازادەكان و دواجار لە كۆنفۆفێدراڵییە سەرتاسەرییەكاندا، بە توندی دژی ھەوڵی جیاوازیكارانە و ناوچەگەرێتی و شارچییەتی ڕامیاران و دەسەڵاتداران دەوەستینەوە، چونكە ئامانجی ئەوان دابینكردنی ئازادی تاك و كۆمەڵ نییە لە ھارمۆنییەكی فیدراڵیدا، بەڵكو یەكلاكردنەوەی جەنگی دەسەڵاتخوازانەی چل [٤٠] ساڵی ڕابوردووی پارت و گروپە ناسیونالیستەكانی كوردە، كە لە خوڵەكانی پێشوویدا [ساڵی ١٩٦٣ تا ، ١٩٧٦ تا ١٩٨٨، ١٩٩٤ تا ١٩٩٨١٩٧٤] شكستی خواردووە.
بە بۆچوونی ئێمە جەنگ و ململانێی نێوان جەلالییەكان و نیئۆجەلالییەكان و مەلاییەكان و پارتە لاورگەكانی دیكە، ھیچ پەیوەندی بە ژیان و داخوازی و خەونی ئازادیخوازانە و یەكسانیخوازانە و دادپەروەرییخوازانەی تاك و دانیشتووانی ھەرێمی كوردستانەوە نییە، بەڵكو تەنیا پەردەپۆشكردنی جەنگی ئابووریی كۆمپانییەكانی نۆكان و وشە و كۆڕەك و …تد و دەسەڵاتی بنەماڵەیی و بۆربۆڕینی ڕامیاریی و پارتایەتییە.
لەبەرئەوە ئەركی ھەموو ئازادیخوازانە كە دژایەتی ھەوڵی ڕامیارەكان بە زەرد و سەوز و سوور و شین و بۆرەوە، بەگشتی بكەین و بوارنەدەین كۆمەڵگە بەسەر بەرەكانی دەسەڵاتخوازیی و مشەخۆریی خۆیاندا دابەشبكەن و ھەروەھا ئەركی ھەموومانە كە دژی خێڵچییەتی و ناوچەگەریی و شاڕچییەتیەكەیان بوەستینەوە …
سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان
١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠١٣
anarkistan@activist.com
http://www.anarchistan.tk
سیه‌مشت
چند نظامی در یک پادگان فرانسوی در طی جنگ استعماری الجزایر (١٩۶٢ – ١۹۵۴) می خواستند مردی تنومند، اما صلح طلب را به اجبار سرباز کنند و بر تنش لباس نظامی بپوشانند. مرد به دیوار سیاه چالی که در آن بود تکیه داد، مشتش را گره کرد و گفت:«پیش آیید و ببینید تا چه اندازه صلح طلب هستم.» در این هنگام بود که نظامیان از قصد خود منصرف شدند.
همین داستان کوتاه نشان می دهد که در خشونت گریزی و صلح طلبی حدّی وجود دارد.
خشونت گریزانی هستند که برای توجیه اعمال قهر به نقل قولی از گاندی اشاره می کنند.
ژان – پی یر بار‌و در کتاب شهامت خشونت گریزی این نقل قول گاندی را آورده است:«بر این باورم که اگر قرار بود انتخابی بین بزدلی و خشونت کرد، من دوّمی را برمی گزیدم.» به این نکته توّجه کنیم که انتخاب گاندی بر پایه ی گزینش میان «سستی و…
View original post 761 more words
ئه‌وه‌ی کە چاوه‌ڕوانی خێر‌و به‌ره‌که‌تی ڕامیاریه‌کان و ڕامیاریی ئابوری لیبراڵیان بکات ، وه‌کو چاوه‌ڕێکردنی کاسه‌ی دراوسێیه‌تی وایه، به‌بێ شێو سه‌رده‌نێته‌وه.
زاهیر باهیر
12/11/2013
له‌م چه‌ند دێڕه‌دا نامه‌وێت باس له‌و کاره‌ساتانه بکه‌م که ڕامیاره‌کان و ڕامیاریی لیبراڵ و نیو-لیبراڵ به‌سه‌ر زۆرێکی وڵاتانی جیهانیاندا، هێناوه ، چونکه من له‌سه‌ر ئه‌م باسه زۆرم نوسیوه. ئه‌وه‌ی که له خواره‌وه ده‌یبینیت ته‌نها چه‌ند په‌ڕه‌گرافێکه له وتاری S’bu Zikode ی که چالاکوانێکی نێو لیژنه‌ی ئه‌و خه‌ڵکانه‌یه که له خانووه به له‌وح و ته‌نه‌که و پوش و گه‌ڵاو قامیش دره‌وستکراوه‌کانا، ده‌ژین، به‌تایبه‌ت له شاری ده‌ربه‌ن- ی خواروی ئه‌فریقا ، که خه‌ڵکانێکی زۆری تریش له زۆربه‌ی جێگاکانی تر ، هه‌ر هه‌مان ژیان ده‌به‌نه سه‌ر ، که له‌م خه‌ڵکانه ، له شاری ده‌ربه‌ن 12000 که‌سیان خۆیان ڕێکخسوه بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی سیاسه‌تی لیبراڵی حکومه‌تی خواروی ئه‌فه‌ریقا، بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و پۆلیس و کۆمپانیاکان . له‌و بڕگانه‌ی که من کردومن به کوردی به ئاشکرا سروشت و جه‌وهه‌ری سیاسییه‌کان و گه‌نده‌ڵییان ئیدی له هه‌ر شوێنێک، بن، خۆماڵی بن یاخود بێیانه‌و ده‌ره‌کی، له پلان و به‌رنامه‌و ئامانجه‌کانیاندا ، ده‌رده‌که‌ون و هه‌موویان وه‌کویه‌کن .
ئه‌م وتاره که له ڕۆژنامه‌ی گاردیانی ئه‌مڕۆدا ، 12/11/2013 بڵاو کراوه‌ته‌وه ، به وه‌رگێڕانی بۆ زمانی کوردی حه‌زمکرد له‌گه‌ڵتانا (شه‌یر) هاوبه‌شی بکه‌م. به خوێندنه‌وه‌ی ته‌نها ئه‌م چه‌ند بڕگه‌یه له‌م وتاره ، گه‌ر خۆمان گێلنه‌که‌ین ، به‌لانی که‌مه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که چۆن سیاسه‌تی ئابوری لیبراڵ و نیو-لیبراڵ که چۆن له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیه‌وه بۆ هه‌ژاران و بێده‌ره‌تانی ئه‌و وڵاته، به‌ڕێده‌کرێت، له ده‌سه‌ڵاتی ڕایسستی پێشوو باشتر نیییه.
S’bu Ziko له وتاره‌که‌یدا ده‌ڵێت ” بزوتنه‌وه‌که‌مان له ساڵی 2005 دا له شاری ده‌ربه‌ن دروستبوو ، ئێستاش خاوەنی 12 هه‌زار ئه‌ندامه و ……… که‌مپه‌ینی دژی ده‌رکردن له خانووه‌کانمان ده‌که‌ین و داوای خانووبه‌ره‌ی گشتی ده‌که‌ین ، له پێناوی جیهانێکدا خه‌باتده‌کین، که ڕێز و که‌سایه‌تی مرۆڤ پێش قازانج و سوودی تایبه‌ت ،بخات، تاکو زه‌وی و زار و شاره‌کان و سامان و ده‌سه‌ڵات به دادوه‌رییانه ، به‌شبکرێت”
“…. گه‌لێك جه‌نگی گرنگمان له دادگەدا وه‌کو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای ، بڕگه‌ی دژه هه‌ژارانی دانیشتووی خانووه په‌رپووته‌کان، کرد، به‌ڵام یاسا دادوه‌رێتی نه‌هێنا. گه‌رچی سه‌رکه‌وتنمان به‌ده‌ستهێنا، به‌لام به هه‌زاره‌ها له‌م خانووه په‌رپووت و شڕانه به زۆری زۆرداری ڕوخێنران، تاکو کارئاسانی بۆ پێشخستنی ئه‌و شوێنه بۆ مه‌به‌ستی جامی جیهانی 2010 ، بکرێت. زۆربه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی فڕێدرانه که‌مپی خراپه‌و،ه به‌بێ ئه‌وه‌ی که خزمه‌تگوزارییه ئاساییه‌کانیشیان ، تیادابێت. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له که‌مپه‌کان وه‌کو Isipingo له خواروی ده‌ربه‌ن له‌سه‌ر لیته و قوڕاوی لافاو ، دروستکرابوون”
” به‌ڵێندرا که که به‌پلانێکی ده‌وڵه‌تی خه‌ڵکه‌که له خانوودا نیشته‌جێبکرێن، واته خانویان بۆ دروستبکرێت. به‌ڵام شاره‌کان ئه‌م پڕۆگرامه‌یان ڕه‌تکرده‌وه . له چێگه‌ی ئه‌مه سیاسییه گه‌نده‌ڵه‌کان سوودیان له‌م پلانی خانووبه‌ره‌یه بینی، به ئاماده‌کردنی ئه‌و پاره‌یه بۆ یارمه‌تی ئه‌ندامانی وه‌لابه‌ری ANC ده‌سه‌ڵاتدار، به‌کارهێنرا ….. که له‌لایه‌ن به‌ڵێنده‌ره‌کانی دروستکردنی خانووه‌وه پاره‌یان پێدرا. سه‌رئه‌نجام خانووی خراپ دروستکران و تۆش نا‌توانیت به‌رتیل بده‌یت، تاکو خانوو وه‌ربگریت. ئه‌گه‌ر تۆ له Eastern Cape بیت و ئه‌ندامی ANC نه‌بیت ، ئه‌وه تۆ له لیستی خانووپێداندا به‌ده‌ریت، ئه‌گه‌ریش ئه‌ندامێکی چالاکی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بیت، ئه‌وه نه‌ك هه‌ر خانووت پێ‌نادرێت، ئه‌وه ڕه‌نگه بشگیردرێیت، ئه‌شکه‌نجه بدرێیت و بکوژرێیت.”
” هه‌ر له‌به‌رئه‌مه له ئه‌نجامدانی چالاکی ڕاسته‌وخۆدا به‌ر‌ده‌وامبووین، تاکو له چوارچێوه‌ی کاری سه‌ركاخز‌یی ده‌ربچین و بێینه سه‌رکاری که‌تواری، له کاری تیوری و ناكردەییه‌وه بگوێزینه‌وه بۆ کاری کۆنکرێتی …. کاتێك زه‌وییان پێڕه‌وانه‌ده‌بینین، ده‌ستمان به‌سه‌ر زه‌وی به‌کارنه‌هێنراودا ده‌گرت. ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ئه‌مه‌یان به تاوان ھەژماردەكرد ، ئێمه‌ش ناوی به‌دیمۆکراتیکردنی پلانی خه‌ڵکانی ده‌ره‌وه‌ی شارمان لێده‌نا بۆ ناسینی مافه‌کانمان له شاردا….. کاتێك كه له‌وێش دەریاندەكردین، ئێمه له شوێنێكی دیكە، له ده‌ربه‌ن، 9 جار زیاتر له‌و شوێنه‌ی كه ده‌ستمان به‌سه‌رداگرتبوو خانوومان دروستده‌كرده‌وه ……كاتێك كه ئاو و كاره‌بایان لێده‌بڕین، خۆمان ده‌مانبه‌ستنه‌وه. كاتێك كه ده‌یانبڕییه‌وه ئێمه‌ش ده‌مانبه‌ستنه‌وه. له‌م كه‌ین و به‌ینه‌دا له‌م ماوه‌ی پێشووه‌دا ته‌قه‌یان له 9 كه‌س كرد و 2 كه‌سیان كوژران.”
” كاتێك ڕێپێوانی یاسایمان په‌راوێزده‌خرا، داواكانمان له دادگەدا فه‌رامۆشده‌كران و ده‌ستوور پشتگوێده‌خرا، كاتێك وەك خه‌ڵكانێكی پیسوپۆخڵ مامه‌ڵه‌ده‌كراین و به‌كه‌م ده‌گیراین و له به‌رامبه‌ر یاسادا حسابمان بۆ نه‌ده‌كرا ، ئێمه‌ش كاری نانه‌وه‌ی پشێوی سیاسیانه‌مان ده‌كرد . به ڕژانه شه‌قامه‌كان و داخستنی ڕێگاوبانه‌كان و به‌ستنیان له هاتووچۆ.، له‌م ماوه‌ی پێشووه‌دا 8 جار به‌ستن و ته‌وقكردن و دابڕانی ڕێگاكانمان له یه‌ك به‌یانییدا ، له‌و كاته‌ی كه خه‌ڵكی به‌ڕێوه بوون بۆ سه‌ر ئیش ، ڕێكخست.”
” كاتێكی سه‌خته بۆ بزوتنه‌وه‌كه‌مان ، ده‌وڵه‌مه‌ندان و ده‌وڵه‌ت یه‌كیانگرتوه‌وه بڕیاریانداوه، كه له شار بمانكه‌نه‌ده‌ره‌وه . ئه‌ندامه‌كانمان فره ڕه‌چەڵەكن ، گه‌لێك له‌وانه به‌زمانی Xhosa ده‌دوێن كه له خۆرهه‌ڵاتی كه‌یپه‌وه‌ن ، ده‌گرێت به خۆیه‌وه………… ده‌وڵه‌ت له هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ژاران ده‌ترسێت، به‌تایبه‌ت ئەو هه‌ژارانەی كه خۆیان ڕێكخستووه، هه‌ژاره به‌هێزه‌كان ، ئه‌وانه‌ی كه ده‌ستبه‌رداری یاسابوون. ڕامیاریی خوێن شوێنی ڕامیاریی ئاشتی گرتۆته‌وه . پۆلیس چه‌كداركراوه ،هه‌روه‌ها شاره‌وانییه‌كان یەكەكانی سه‌ربازی دروستده‌كه‌ن، تاكو ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی زه‌وییه‌كان، بوه‌ستێنن. ئێمه له كوخه‌كانمان ده‌ركراوین، له ماڵه‌كانمان وه‌ده‌رنراوین، له‌لایه‌ن كوته‌كوه‌شێنه‌كانی پارته‌وه، لێماندراوه، ئه‌شكه‌نجه‌دراوین، له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ته‌قه‌مانلێكراوه ……………………. لەتەك ئه‌وه‌شدا كوژه‌ره‌كان ده‌ستگیرنه‌كراون…… باوه‌ڕمان وایه هۆی ده‌ستگیرنه‌كردنی كوژره‌كان هۆی ڕامیارییه، كه له‌لایه‌ن سه‌رانی گه‌وره‌ی ڕامیاره‌كانه‌وه ، ئه‌م ڕامیارییه به‌ڕێكراوه . …………….. له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه تیرۆری ڕامیاریی له هه‌ڕه‌تیدایه، كه ڕه‌نگی خۆی به شاره‌كه‌وه گرتووه و زیادیكردوه و پرۆفێشنه‌ڵانه له‌لایه‌ن Hitman وه به ئه‌نجامده‌گه‌یه‌نرێت …………… ئه‌گه‌ر هه‌ژارانی ده‌ره‌وه‌ی شار له خوارووی ئافریكا ئه‌م جه‌نگه نه‌به‌نه‌وه، شاره‌كانمان ده‌بنه ATMs بۆ ڕامیارییه‌كان و ده‌وڵه‌مه‌ندان ، ده‌بنه شارانی دیوار و چه‌ك له خوێن و له ترسا….. ، به‌ڵێنه‌كانی مه‌ندێلا له شاری ده‌ربه‌ن’دا سه‌باره‌ت به مافی گشتی ، مافی خانوو به خۆڕایی ، مافی ڕۆشنبیری و په‌روه‌رده و خوێندنی خۆڕایی، چاره‌سه‌ری خۆڕایی، تێبینینه‌كراون و به‌جێنه‌هێنراون …… Thabo Mbeki’s administration ، سه‌رۆكی پێشووی حكومه‌ت، زۆر له به‌رزیدا بوو، تاكو بتوانێت خواره‌وه‌ی ببینێت، یا بێته‌خواره‌وه ، Jacob Zuma سه‌رۆكی ئێستاش، له بێده‌نگكردنی ئۆپۆزیشندا ، پشت به توندووتیژی ده‌به‌ستێت.”
له داخوازییه‌كانماندا بۆ جۆره خانوویه‌ك كه بتوانرێت تیایدا بژین، فێری ئه‌وه بوین، كه دوژمن دروستبكه‌ین ، به ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی زه‌وییه‌كانیش، ئه‌و دوژمنانه‌مان زیاتر بێبه‌زه‌ییكردووه. به‌ڵام ناتوانین له قوڕاودا چاوه‌ڕوانبكه‌ین ، پیسایی بكه‌ین و له ئاگر و له‌ناو كوخدا له ژیانێكی ئاوادا بۆ هه‌میشه، بژین . ده‌نگدان بۆ ئێمه كاری نه‌كرد و سوودی نه‌بوو، پارته ڕامیاره‌كان بۆ ئێمه كاریاننه‌كرد . كۆمه‌ڵگه‌ی سڤیلی بۆ ئێمه بێبه‌رهه‌م بوو . هیچ ڕامیارێكی پارت ، كۆمه‌ڵگه‌ی سڤیلیست هه‌تا سەندیكا‌ش ئێمه بانگناكه‌ن بۆ ناو شاره‌كان یاخود بۆ ناو ئه‌وه‌ی، كه له دیمۆكراسییه‌ت له خوارووی ئافریكادا ماوه‌ته‌وه. ئێمه هیچ ھەڵبژێرێكمان نییه جگه له دابینكردنی شوێنی خۆماندا نه‌بێت له شاره‌كاندا هه‌روه‌ها له ژیانی ڕامیارییانه‌ی وڵاته‌كه‌دا .”
” به‌ڵام ئێمه له‌ژێر سێبه‌ری خۆشباوەڕیی و گێژاودا نین، ده‌ركردنی خه‌ڵكی له خانووه‌كانیان زیاتر ده‌بێت، لێدان زیاترده‌بێت، ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیاتر ، ته‌قه‌كردنی زیاتر ، كوشتن زیاترده‌بێت. هه‌ژاربوون له خوارووی ئافریكادا ژیانێكی مردنئاسایه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش هیچ چاره‌یه‌كمان نییه، بێجگه له‌وه‌ی له‌به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونماندا به‌رده‌وامبین “.
نا بۆ سێدارە !
بەڵێ بۆ ئازادی و ژیان .
نه به اعدام !
بله برای آزادی و زندگی.
لا للاعدام !
نعم للحرية والحياة.
!No to execution
.yes to freedom and life
!Nein zur Todesstrafe
.ja für Freiheit und Leben
! No ala pena de muerte
.Sí a la libe0rtad y la vida
Não à execução!
sim à liberdade e à vida.
निष्पादन के लिए नहीं!
स्वतंत्रता और जीवन के लिए हाँ.
没有执行!
是自由和生命。
Нет для исполнения!
Да на свободу и жизнь.
ئایا ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ بێت ؟
An Anarchist FAQ
وەرگێڕانی: زاھیر باھیر
B.2.6 ئایا ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ بێت ؟
به‌ڵێ ده‌توانێت. ئەگه‌ر له ده‌سه‌ڵاتی دەزگەی ده‌وڵه‌ت وردببیته‌وه، زۆر گرانە باوه‌ڕ بەوە بكرێت، كه ده‌وڵه‌ت هه‌میشه ده‌توانێت ببێته ئامرازێك بۆ پاوانخوازی ئابووریانه‌ی ده‌سته‌یه‌كی كه‌م له كۆمه‌ڵگه‌دا. به‌پێی پێكھاتە و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌توانێت ئه‌وانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی زیاتری خۆی به‌كاربهێنێت. به‌دڵنیاییه‌وه ، له هه‌ندێك بارودۆخیشدا ده‌توانێت خۆی ببێته چینی فه‌رمانڕه‌وا.
بەو جۆرە، له باری ئاسایی‌دا ده‌وڵه‌ت هه‌روه‌كو له به‌شی (section B.2.1 ) دا، لەبارەیەوە دواین، ئامرازی ده‌ستی چینی سه‌رمایه‌دارانه. ئا لێره‌دا ده‌بێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش بكرێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، كه هه‌میشه له چاوی یه‌كدییه‌وه یه‌كتری ده‌بینن. ” بۆ نموونه، ڕامیاره پایه‌داره‌كان به‌شێكن له ده‌سته‌بژێره ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، به‌ڵام ئه‌مان له كێبڕكێدان لەتەك به‌شه‌كانی دیكەی فه‌رمانڕه‌وایاندا. له‌مه‌ش زیاتر، به‌شه جیاجیاكانی چینی سه‌رمایه‌داران لەتەك یه‌كدیدا له‌سه‌ر سوود، بەرتەرییه‌كان، كارایی ڕامیارییانه… ھیدیكەی لەم چەشنە، له هه‌ڵپه‌ی دژ به یه‌ك و كێبڕكێدان (مونافه‌سه) . Malatesta مشتومڕی ئه‌وه ده‌كات، كه بورجواكان ” هه‌میشه له‌نێوخۆیاندا له جه‌نگدان …. هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و سووڕخواردنی ئه‌م یارییانه، وەرگەڕانەوە و پێچكردنه‌وه‌یان، سازشه‌كان و كشانه‌وه، هه‌وڵدانێكن بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌كان له‌نێوان كەسانێكدا، كه دژی كۆنه‌پارێزانن، هه‌روه‌ها له نێوانی كۆنه‌پارێزاندا، كه دژی خه‌ڵكن” Anarchy, p. 25 . ئه‌مه‌ش واتە ئه‌و به‌شه جیاوازانه له چینی فه‌رمانڕه‌وا،ڕەدووی پارته جیاوازه‌كان دەكەون و لە دەوریان خڕده‌بنه‌وه، دیاره ئه‌مه‌ش پشت بە به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان دەبەستێت، ئه‌و پارتیانه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ن، تاكو ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستبهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان زیاتر بكه‌ن. ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه ببێته هۆی هه‌ڵپژان و به‌یه‌كدادانیان لەتەك به‌شه‌كانی دیكەی چینی سه‌رمایه‌داریدا. ده‌وڵه‌تیش لێره‌دا ئامرازێكه، كه ئه‌م ناڕێكی و ناته‌باییه، چارەسەرده‌كات.
ڕۆڵی دیاریكراوی ده‌وڵه‌ت دڵنیابوونه‌وه‌یه، له‌سه‌ر هه‌بوونی باشترین هه‌لومەرج بۆ سه‌رمایه به‌گشتی، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كاتێك كه پێویست بێت ده‌توانێت و كاریش له‌سه‌ر دژایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی چه‌ند به‌شێكی دیاریكراوی چینی سه‌رمایه‌داران، ده‌كات. له جێبەجێكردنی ئه‌م ئەركە‌دا، ده‌وڵه‌ت پێویستی به‌وه هه‌یه، كه له‌سه‌رووی تاكە سه‌رمایه‌دارەكان و كۆمپانیاكانه‌وه بێت. ئه‌مه‌ش ڕواڵه‌تێك به ده‌وڵه‌ت دبه‌خشێت، كه وەك دەزگەیهكی بێلایه‌نی كۆمەڵایەتیانه دەربكەوێت، به‌مه‌ش ده‌توانێت، خه‌ڵك هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێت و ئاوا بیریانپێبكاته‌وه، كه ده‌وڵه‌ت نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو كۆمه‌ڵگه ده‌كات. هه‌ندێك جار هه‌ڵوێستی بێلایه‌نانه به‌رامبه‌ر تاكه‌كانی سه‌رمایه‌داران و كۆمپانیاكان وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام تەنیا وه‌كو ده‌ربڕینێك له ڕۆڵیدا، كه وه‌كو ئامرازێكی سه‌رمایه‌یه به‌گشتی. له‌مه‌ش زیاتر، به‌بێ پاره‌ی باج له بازرگانییە [بزنسە] سه‌ركه‌وتووه‌كان، ده‌وڵه‌ت لاوازده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه ده‌وڵه‌ت لەتەك سه‌رمایه‌داراندا سه‌باره‌ت به زێده‌بایی، كه له‌لایه‌ن كرێكارانه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنرێت، له كێبڕكێدایه. بێلایه‌نی ده‌وڵه‌ت گوتارێكی دژە-ده‌وڵه‌تییه له‌لایه‌ن بازرگانییە گه‌وره‌كانه‌وه، كه ده‌توانن ئه‌وانه به هه‌ڵەدا به‌رن، كه ده‌ست لەنێو ده‌ستدابوونی سروشتیانه‌ی سه‌رمایه‌داریی ھاوچەرخ و ده‌وڵه‌ت، نائاگان. هه‌ر وه‌كو چۆمسكی ده‌ڵێت:
“هه‌میشه جۆرێك له په‌یوه‌ندی كینە و خۆشه‌ویستی له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بازرگانی و ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌دارییدا هه‌بووه. له لایه‌كه‌وه بازرگانی بۆ كۆنترۆڵكردنی پشێوی بازاڕه‌كان ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز ده‌خوازێت، به ئه‌نجامگه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و دانی پشتیوانە به بازرگاننی، پارێزگاری له چوونه نێو بازاڕی بێیانه‌وه و سه‌رچاوه‌كانی داهات و زیاتركردنی ئه‌مانه و گه‌لێكی دیكەی له‌مانەش. له‌لایه‌كی دیكەشه‌وه، بازرگانی كێبڕكێكەرێكی به‌هێزیشی ناوێت، به‌تایبه‌ت، یه‌كێك كه وه‌ڵامی به‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازه‌كانی پێبێت، كه به‌رژه‌وه‌ندییه جەماوەرییەكانن، هه‌روه‌ها به‌ڕێكردنی ئه‌و ڕامیارییانه‌ی، كه سه‌باره‌ت به داهات یاخوود ده‌سه‌ڵات، له دابه‌شكردنه‌وه‌دا كارایی خۆیان هه‌یه ” [Turning the Tide , p. 211]
ئا به‌م شێوه‌یه ده‌وڵه‌ت زۆربه‌ی كات لەتەك به‌شه‌كانی چینی سه‌رمایه‌داردا، له هه‌ڵپرژاندایه، كه ده‌بینین چۆن به‌شه‌كانی ئه‌و چینه ده‌وڵه‌ت بۆ بره‌وپێدانی زیاتری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له نێوه‌ندی بازنه‌ی گشتی پاراستنی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا، به‌كارده‌هێنن (بۆ نموونه: به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی چینی فه‌رمانڕه‌وا وه‌كو چین). ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت لە لابه‌لاكردنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ئه‌م جۆره ناكۆكیانه‌ی نێو ئه‌و چینه‌یه . ئه‌مه‌ش لە سایەی سه‌رمایه‌داری ھاوچەرخ‌دا، له ڕێگەی پرۆسه‌ی ” دیمۆكراتییه‌وه” به ئاسایی ده‌كرێت ( كه له‌وێدا مافی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره ده‌سته‌بژێره‌كانمان، ده‌بێت، كه لایەنیكه‌م سه‌ركوتمان، ده‌كه‌ن).
ئه‌م بەیەكدا هه‌ڵپرژان و به‌رامبه‌رگرتنه له یه‌كدی، هه‌ندێك جار ئه‌و ھەستەمان لەلا دروستدەكەن، كه ده‌وڵه‌ت ماشێنێكی “بێلایه‌نه”، به‌ڵام ئه‌وه خۆشباوەڕییە. … ده‌وڵه‌ت به‌بوونی خۆی پارێزگاری له ده‌سه‌ڵات و بەرتەرییەكانی چینێك ده‌كات، به‌ڵام له ڕاستیدا چ چینێك، هه‌روه‌ها پارێزگارییه‌كانیشی ده‌گۆڕێن. له‌كاتێكدا كه ئه‌وه ده‌ركده‌كه‌ین، كه ده‌وڵه‌ت پارێزگاریی له ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی چینی پاوانخوازی ئابووریی له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌كات، ئەناركیسته‌كان مشتومڕی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ده‌وڵه‌ت به‌هۆی سروشتی قووچكەییانه‌یه‌وه، به‌رژه‌وه‌ندی خۆشی هه‌یه. گه‌رچی ئه‌مه وایه، به‌ڵام ھەروا به‌و ئاسانییه ناتوانرێت، ئه‌وه له‌به‌رچاوبگیردرێت، كه ده‌وڵه‌ت ئامرازی پاوانخوازی ئابووریی چینێكه له كۆمه‌ڵگه‌دا. ده‌وڵه‌ته‌كان خاوه‌نی دینامیكه‌كانی خۆیانن، به‌هۆی هه‌بوونی پێكھاتەی خۆیانه‌وه، كه چینیه‌كانی خۆیان ده‌خولقێنێت، لەتەك به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی و بەرتەرییاتدا ( كه ئه‌مه‌ش ڕێگەیان پێده‌دات، كه له كۆنترۆڵی ئابوورییانه‌ی چینی فه‌رمانڕه‌وا، ڕزگاریانبێت، تاكو كه‌م یا زۆر، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان، سه‌ربخه‌ن). هه‌ر وه‌كو Malatesta ده‌ڵێت ” گه‌رچی حكومه‌ت له بورجوازییه‌وه پێكدێت و ده‌بێته خزمه‌تكاری و پارێزه‌ری ئه‌و، به‌ڵام نیەتی زاڵبوونە به‌سه‌ر هەموو خزمه‌تكارێك و هه‌موو پارێزه‌رێك و و هه‌ركه‌سێكدا كە پارێزگاریی لێدەكات، ئەوەش لەپێناو به‌ده‌ستهێنانی مافی سه‌ربه‌خۆییی خۆی.” [Op. Cit. , p. 25]
تەنانەت له سیسته‌مێكی چینایه‌تی وه‌كو سەرمایەداریداشدا، ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت ئەركە‌كانی خۆی سه‌ربه‌خۆ له ده‌سته‌بژێری فه‌رمانڕه‌وا به‌جێبهێنێت و دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیشیان هه‌ڵسوكه‌وتبكات. به‌شێكیش له ئەركە‌كانی ده‌وڵه‌ت كه نێوبژیكردنە لەنێوان تاكه سه‌رمایه‌داره‌كان یا كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان (چارەسەری كێشەكانیانە)، بۆ ده‌سته‌مۆكردنیان پێویستی به ده‌سه‌ڵاتێكی تەواو هه‌یه، هه‌ستان به‌و كاره‌ش، له ده‌وڵه‌ت دەخوازێت، كه هه‌ندێك سه‌ربه‌خۆیی له‌و چینه‌ی كه مه‌بەستییەتی، هه‌بێت، به‌گشتی ئەمەش به‌رپرسیاریبوونه. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ت، ئه‌گه‌ر بار و دۆخه‌كه ڕێگه‌ی پێبدات، ده‌توانێت سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی بۆ فراونكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی، به‌كاربهێنێت، تەنانەت ئەگه‌ر ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر حسابی چینی سه‌رمایه‌داریش بێت. ئه‌گه‌ر چینی سه‌رمایه‌دار لاواز بێت یا به‌ش به‌ش بێت و یه‌كگرتوونەبێت، ئه‌وا ده‌وڵه‌ت له پێگه و پایه‌یه‌كدایه، كه به بەرەو‌ڕوبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌بژێری پاوانخوازی ئابووری، سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی له‌و بواره‌دا پیاده‌بكات، تاكو دژی سه‌رمایه‌داران بەگشتی به‌كاریبهێنێت، وه‌كو ئامرازه ئاساییه‌كان، كه دانە دانە بۆ فراوانكردنی زیاتری ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌ت خۆی، بەگه‌ڕده‌خرێن.
واتە ده‌وڵه‌ت تەنیا ” پارێزه‌ری سه‌رمایه ” نییه، ” به‌ڵكو پارێزه‌ری خۆی و ده‌زگەكانیشییەتی …. كه ده‌زگەی هه‌ڵسوڕانی كاروباری چینێكی دیكەی نێو كۆمه‌ڵگه‌یه … ئه‌م چینه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌كی په‌یوه‌ستدارانه‌ی خۆی هه‌یه، هه‌روه‌ها سنووری به‌رژه‌وه‌ندی خۆشی هه‌یه، له باری تێكهه‌ڵپرژان و به‌یه‌كاداندا لەتەك ئه‌وانه‌ی دیكەدا كه هاوكار و پێكڕان و ده‌وڵه‌ت پاگەندەی ئه‌وه ده‌كات، كه نوێنه‌ریانه… . ده‌وڵه‌ت كه سه‌رچاوه و خه‌زێنه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ هێزی جه‌سته‌یی و ئاوەزی [مێنتاڵێتی] كۆمه‌ڵگه، ده‌سه‌ڵاتێكی زۆریشی له ده‌ستدایه، گه‌ر ده‌ست له‌مانه بكێشێته‌وه، بێجگە له سه‌گێكی هه‌ڵپاسی (پاریزگاری) سه‌رمایه‌داری، ھیچی دیكە نابێت.” [Luigi Fabbri, quoted by David Berry, A History of the French Anarchist Movement, 1917-1945 , p. 39]
هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش ماشێنی ده‌وڵه‌ت و (پێكھاتەكه‌ی) ، كه فۆرمێكی هاوچه‌رخه و به‌پێی ده‌ستوور به سەرمایەدارییه‌وه په‌یوه‌سته، ناتوانرێت وا ته‌ماشایبكرێت، كه ئامرازێكه و له‌لایه‌ن زۆربه‌وه به‌كارده‌برێت. ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی كە ” ده‌وڵه‌ت ، هه‌ر ده‌وڵه‌تێك، … هه‌تا كاتێكیش، كه باشترین فۆرمی لیبراڵ یا دیمۆكراسی ده‌پۆشێت … هه‌ر له كڕۆكدا له‌سه‌ر بناخە‌ی، پاوانخوازیی، توندوتیژی، ڕه‌هایی فه‌رمانڕه‌وایی، دامه‌زراوه …. ڕه‌هاییه‌ك، كه له ناخیدا خۆی حه‌شارداوه، به‌ڵام نه‌ك به مه‌ترسییه‌كی كه‌مه‌وه. ” ده‌وڵه‌ت ” ھێمای ده‌سه‌ڵات و بۆ ھەبوون و زاڵبوونە، لە ڕاستیشدا له نایه‌كسانبووندا ڕۆڵی هه‌یه.” [The Political Philosophy of Michael Bakunin , p. 211 and p. 240] هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش ده‌وڵه‌ت لۆجیكی دیاریكراوی خۆی هه‌یه، بەرتەرتەریی ( ئه‌فزه‌ڵیه‌ت) به شتی خۆی دەدات، هه‌روه‌ها بزووتنی گەورەی هه‌یه. ڕێگە و یاساكان، كه ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌ڵاتیان لێوه‌وەرده‌گرێت، ده‌ستووریی ده‌كات، ئه‌مه‌شی له چینی ده‌سه‌ڵاتداری ئابوورییه‌وه وه‌رنه‌گرتووه یا وێنەگرتنەوەی ئه‌و نییه. سه‌رئه‌نجام ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت له ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی چینی پاوانخوازی ئابوورییه‌وه بێت، هه‌روه‌ها پێویستیشی به‌وه نییه، كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان بێت.
ئه‌و كارانه‌ش كه ده‌وڵه‌ت ده‌یانكات، به‌هۆی سروشتی قووچكەیی و نێوەندگه‌راییه‌كه‌یه‌وه‌یه، كه دەسەڵات ده‌خاته ده‌ستی كه‌مینه‌یه‌كی كه‌مه‌وه، كە كۆنترۆڵی دەزگەی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن…..” بەپێی سروشتی خۆی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك یا هێزێكی ده‌وڵه‌ت، هه‌موو حكومه‌تێك، ده‌خاته سه‌روو و ده‌ره‌وەی خه‌ڵكییه‌وه، بێچەندوچوون بۆ ڕێكخراوێك و به ئامانجێك ملكه‌چیان ده‌كات، كه به‌وان بێگانه‌یه، كه پێچه‌وانه‌ی پێداویستییه ڕاسته‌قینه‌كانیان و سروشه‌كانی خه‌ڵكن.” ئه‌گه‌ر سه‌رتاپای پرۆلیتاریا …. له حكومه‌ته‌كه‌دا ئه‌ندامبن … ئه‌و كاته حكومه‌ت نابێت، ده‌وڵه‌ت نابێت، به‌ڵام گه‌ر له بارێكدا ده‌وڵه‌ت هه‌بێت، كەسانێك ده‌بن، كه فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كەن، كەسانێكیش كه كۆیله دەب‌ن.” [Bakunin on Anarchism , p. 328 and p. 330]
به‌واتایه‌كی دیكە ده‌وڵه‌تی بیرۆكراسی خۆی ڕاسته‌وخۆ سه‌ركووتكه‌ره و ده‌توانێت سه‌ربه‌خۆ له چینی پاوانخوازی ئابووریی بوونی هه‌بێت. باکونین له چه‌ند وشه‌یه‌كی به پێزدا ئاوا باسیده‌كات:
” تا ئێستا له مێژووودا چیمان بینیوه؟ ده‌وڵه‌ت هه‌میشه بە لەبۆماوەیی بۆ یه‌كێك له چینه بەرتەریداره‌كان : چینی پیاوانی ئایینی، میر و خانزادەكان، بۆرجوازی … و له كۆتایشدا كاتێك، كه هه‌ر هه‌موو ئه‌م چینانه‌ی دیكە ماندووبوون و پڕوكان، چینێكی بیرۆكراسی دێته سه‌ر شانۆ، به‌م شێوه‌یه ده‌وڵه‌ت یا ده‌كه‌وێت یا له بره‌ودا ده‌بێت” [The Political Philosophy of Michael Bakunin , p. 208]
ئه‌مه‌ش لای ئەناركستەكان شیاوی سه‌رسوڕمان نییه. ” ده‌وڵه‌تی ڕێكخراو …. هێزێكه، كه كه‌مایه‌تییەك بۆ دامه‌زراندان و ڕێكخستنی ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر جەماوەره‌دا، به‌ده‌ستیانهێناوه .”، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، كه ئه‌و كه‌مایه‌تییه له كۆمه‌ڵگه‌دا، هەر ده‌بێت چینی پاوانخوازی ئابووریی بێت. ده‌وڵه‌ت ” پێکهاتەی دروستكردنه‌كه‌ی وه‌ك سه‌رخانی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ به‌رژه‌وندی زەمیندارە‌كان، سه‌رمایه‌داران و پلەوپایەداران، دروستكراوه.” [Evolution and Environment , p. 82 and p. 105]. سه‌رئه‌نجام ناتوانین ئه‌وه بڵێین كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێك یا دووان له‌م سێکوچکە ناپیرۆزه، ئازادی ده‌هێنێت، چونكه ئه‌م سیانه، هه‌ر هه‌موویان؛ سه‌رمایه‌داران، زەمینداران و پلەوپایەداران، له په‌یوه‌ندییاندا به‌وانی دیكه‌وه، ده‌قاوده‌ق وەك یەکدی هاوبه‌شی هه‌مان به‌رژه‌وه‌ندی یا هه‌مان ده‌سه‌ڵات، نین. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش له هه‌ندێك باردا چینی زەمینداران ده‌توانن بره‌و به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌سه‌رووی بەرژەوەندی چینی سه‌رمایه‌دارانه‌وه، بده‌ن ( هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌كه‌شی هه‌ر دەبێت)، هاوكات ده‌وڵه‌تی بیرۆكراسیش ده‌توانێت له‌سه‌ر حسابی هه‌ردووك گه‌شه‌بكات.
ئا له‌م بارەدا گرنگه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێته‌وه، كه ئه‌و كه‌مایه‌تییه‌ی پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كات، مه‌رجنییه كه یه‌كێك بێت له‌وانه‌ی كه پاوانی ئابوورییانكردووە ( گه‌رچی له باری ئاسایی‌دا ئاوایه). له سایەی هه‌ندێك بار و دۆخدا، پیاوانی ئایینی، ده‌توانن ببنه چینی فەرمانڕەو، هه‌ر وه‌كو چۆن گروپێكی سەربازی یا بیرۆكراسی، ده‌توانن. ئه‌مه‌ش ئه‌وه نیشانده‌دات، كه ده‌وڵه‌ت به‌كرده‌وه ده‌توانێت وه‌كو چینێكی چه‌وسێنه‌ر جێگه‌ی ده‌سته‌بژێری پاوانخوازی ئابووریی، بگرێته‌وه. ئەناركیسته‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌ڕواننه ده‌وڵه‌ت، كه به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی خۆی هه‌یه.
هه‌ر وه‌كو له به‌شی(section H.3.9 )دا لەبارەیەوە ده‌د‌وێین، ناتوانرێت ئاوا له ده‌وڵه‌ت بڕوانرێت، كه هه‌ر ئاوا به‌و ئاسانییه ئامرازێكی ده‌ستی چینی فەرمانڕەوی ئابوریی، بێت. مێژوو‌و نیشانیداوه، كه زۆرێك له كۆمه‌ڵگه‌كان كاتێك هیچ چینێكی پاوانخوازی ئابووریی، بوونی نه‌بووه، ده‌وڵه‌ت خوودی خۆی چینی فەرمانڕەو بووه. ئه‌زمونی ڕوسیای سۆڤیەتی ئه‌م لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه‌یه ده‌سه‌لمێنێت. كه‌تواری شۆڕشی ڕوسیە ناکۆکە بە پاگەندە و داواکاری ماركسییه‌كان، ئەوەی كه ده‌وڵه‌ت تەنیا ئامرازێكه بۆ فەرمانڕەوی چینایەتی و هەروا چینی كرێكارانیش بۆ فەرمانداریی كۆمه‌ڵگه، پێویستیان به دروستكردنی ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌یه. له جیاتی ئه‌وه‌ی كه ئامرازێك بێت، له ڕێگەیه‌وه چینی كرێكاران بیخەنەگەڕ و لە به‌رژه‌وندییه‌كانی خۆیان كۆمه‌ڵگه بگۆڕن، كه‌چی تازه ده‌وڵه‌تی چێکراو له‌لایه‌ن شۆڕشی ڕوسی’یەوه هه‌ر زوو بوو به ده‌سه‌ڵاتێك به‌سه‌ر ئه‌و چینه‌وە، كه بانگێشه‌ی نوێنه‌ربوونی، ده‌كردن ( بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌شی (section H.6 )ببینه. له‌وێ‌شدا چینی كرێكار له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تە تازەکە و بیرۆكراسییه‌كه‌یه‌وه له جیاتی چینی سه‌رمایه‌داران، وه‌كو پێشتریان چه‌وسێنراوەته‌وه و ژێرچەپۆکراوە. ئه‌مه‌ش به ڕێكه‌وت ڕوینه‌دا. هه‌روه‌كو له به‌شی (section H.3.7 )دا لێیده‌دوێین، ده‌وڵه‌ت بۆ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ئەرك و ئامانجه‌كانی، گه‌شه‌ی به چه‌ند ڕواڵه‌تێك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیاریكراو، داوە (له‌وانه: نێوەندگه‌رایی، به‌شكردنی ده‌سه‌ڵات یا نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵات و هیدیکە له‌و چه‌شنه ..) ، تاكو فەرمانڕەوایی كه‌مینه‌كه به‌ده‌ستده‌هێنرێت. به‌رده‌وامیدان به ئه‌و ڕواڵه‌ت و تایبەتمەندییانه بێچەندوچوون واتە به‌رده‌وامیدان و پارێزگاریكردنی ئه‌و ئەرکانەیە، كه بۆ ئه‌و خزمه‌تكردنه، ئافەرێنراون.
به‌كورتی، ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت سه‌ركوتكردنی تاكه‌كان و چینی كرێكارانه به‌گشتی و له به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی كه‌مینه‌یه‌كی پاوانخوازی ئابوورییدایه، هه‌روه‌ها لە به‌رژه‌وه‌ندی خۆشی. ئه‌مه ” كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه بۆ مسۆگەرکردنی بەرژەوەندی ئاڵووێرانەی نێوان دارا‌کان و فەرمانده سەربازییه‌كان و دادگەران، قه‌شه‌كان و دواتریش سه‌رمایه‌داران، به مەبەستی پاراستنی دەسەڵاتی کەمینەیەک بەسەر خەڵکدا، تاكو خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ندببن ” ئا ئه‌مه‌یه ” بنچینەی ده‌وڵه‌ت، هەروەك مێژووەکەی ئاوا بووه، كڕۆكی ئێستاشی، هه‌ر وایه.” [Kropotkin, Evolution and Environment , p. 94]
لە كاتێكدا كه ده‌وڵه‌ت ئامرازی فەرمانڕەوایی چینێکە، هەڵبەتە ئەمە بەو واتایە نییە، كه خۆبەخۆ لەتەك به‌شەکانی ئه‌و چینەی كه نوێنه‌رایه‌تییده‌كات، هەڵناپێت و بەیەکدانادەن و هەر دەبێت ئامرازی ده‌ستی چینی پاوانخوازی ئابووریی بێت. لە هەموو بارێک‌دا، تەنیا شتێك كه سەلمێنراو و مسۆگەرە.، ئەوەیە کە ده‌وڵه‌ت ئامرازێكی گونجاونییە بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی ستەملێكراوان.
************************************************
بۆ خوێندنەوەی بەشەكانی پێشوو، كرتە لەسەر ئەم بەستەرانەی خوارەوە بكە
بەشی B.2
بەشی B.2.1
بەشی B.2.2
بەشی B.2.3
بەشی B.2.4
بەشی B.2.5
بۆ خوێندنەوەی بابەتی دیكە بە كوردی سەردانی ئەم بەستەرە بكە
سەرچاوەی دەقە ئینگلیزییەكە
خەمی نان و خەونی ئازادی
کەشکۆڵی یەکەم
کۆمەڵە بابەتێکی ھونەری و ئەدەبی
چاپی یەکەم – ئایاری ٢٠١٣
” ژیان بەبێ ڕەخنە، جەستەی بێگیانە،
ڕەخنەش بەبێ لۆجیك، وڕێنەی نەزانە “
خوێنەرانی هێژا، ئەم كەشكۆڵەی بەردەستتان، كۆمەڵێك بابەت دەگرێتە خۆی، كە لە شێوەی (هۆنراوە و هەڵبەست و پەخشان و تەنز و چیرۆك و شانۆیی)دا داڕێژراون یا ڕاستر بڵێم لەدایكبوون، چونكە كەمترین ڕۆڵی ئاگاهانەم لە شێوەپێدانیاندا گێڕاوە، ئەمەش بۆ سرووشبوونیان ناگەڕێتەوە، بەڵكو بۆ سەرهەڵدانی ساتەكی ئەو هەستانە دەگەڕێتەوە، كە بەرهەمی بەریەككەوتنی خەیاڵی خۆزگەكانی من و وێنە كەتوارییەكانی ژیانی ڕۆژانەن و منیان ناچار بە نووسینەوەیان كردووە.
ڕاستییەكەی من نازانم تا چەندێك ئەم بابەتانە (هۆنراوە و هەڵبەست و پەخشان یا تەنز و چیرۆك و شانۆیی)ن، ئامانجیشم لە بڵاوكردنەوەیان چ پێشتر بە شێوەی تاك و تەرا و چ لە ئێستا‌دا وەك كەشكۆڵێك تەنیا پاراستنیانە لە فەوتان، تاوەكو وەك كەشكۆڵە بەراییەكانیان بەسەرنەیێت، كە لە كیمیابارانەكەی هەڵەبجە و ئاوارەییدا فەوتان یا ڕاستر بێڵم لەلای هاوەڵانی نادەربەست فەوتان یا لە ماڵی خۆماندا دزران [مەبەستم لە دزین، ئەوەیە، كاتێك پاش كیمیابارانەكە لە نەخۆشانەیەكی تاران دەرچووم و گەڕامەوە بۆ هەڵەبجە، دیتم كە دزێكی شارەزا پەرتووكانی منی لە هەوشەی ماڵەكەماندا پڕش و بڵاوكردووەتەوە و ئەوەی ویستوویەتی، بردوویەتی، كە دوو شت بوون؛ یەكەم ئەرشیڤی نووسینەكانم، دووەم، كۆمەڵێك نامەی دڵداری خۆم و كیژە ھاوسێكەمان (شەپۆل). دزی شارەزا، نەك هەر ئەو شتانەی لێدزیبووم، بەڵكو پەرتووكانیشمی دڕاندبوون و خستبوونییە بەرباران].
خوێنەرانی هێژا، وەك لەتەك بڵاوكردنەوەی سەرلەنوێی هەندێك لەم نووسینانەدا ئاماژەمپێداوە، ئەم نووسینانە لە ڕووی ڕێنووس و داڕشتنەوە، هەندێك چاكسازیم تێداكردوون، بەڵام بە هیچ شێوەیەك دەستكاری ناوەڕۆك و ڕوانگەی جارانی خۆم نەركردووە، خوێنەری هێژا دەتوانێت بەراوردی ئەم نۆژەنكراوانە و دەقی بڵاوكراوەیان لە ژمارەكانی گۆڤاری (پاژێی هونەریی ژیلەمۆ) و گۆڤاری (ڕۆشنبیریی دالیان)دا بكات.
بەڕێزانم، دیاری شوان هاڵەكۆكە و ئەوەی ناپەسەندی دەبینێت یا سەرنجی لەسەری هەیە، ئەوا لە ئاستی ڕەخنەی هونەرییدا وەك گوندییەك لە ئاست میواندا دەستبەسنگەوە دەوەستم و پڕ بەدڵ خۆشهاتنی لێدەكەم، كە دەڵێم ڕەخنەی هونەریی، مەبەستم ئەوەیە، كە كاتم بۆ خوێنندنەوەی ئەو بۆچوونانە نییە، كە گەڕانەوەی نووسەران بۆ سەر نەزمە كۆنەكەی سەروەری چینایەتی و بە كۆتایی مێژوو هەژماردنی ئەو نەزمە بە گۆڕان دەزانن، چونكە من گۆڕان لە پشتكردنە ناهەمواری و ناتەبایی و نایەكسانی و نادادوەریی و سەروەرییدا دەبینم، بەواتایەكی دیكە، من گۆڕان لەوەدا دەبینم كە مرۆڤ یا تاكی كۆمەڵگە چەند توانیویەتی واز لە وابەستەیی سیستەمە ڕامیارییە‌كان، یاسا دەستكردەكان، ڕێكخستنە قوچكەییەكان، پەیوەندییە بازرگانییەكان، بەڕێوەبەرایەتییە سەروو خەڵكییەكان، كەڵەكایی پارتە ڕامیارییە‌كان و مشەخۆرە ڕامیارپیەكان، بھێنێت و بگەڕێتەوە باوەشی سروشت و سروشتیبوونی خۆی و ھوشیارانە ھەنگاوی بۆ ڕێكخستنی كۆمەڵگە لەسەر نەزمی سروشتی و بەپشتبەستن بە یاسا سروشتییەكان و ڕێكخستنی ئاسۆیی لەسەر بنەمای پەیوەندییە ئازادە كۆمەڵایەتییەكان، كە بنەمایان دابینكردنی ئازادی و یەكسانی و دادپەروەریی كۆمەڵایەتی بێت بۆ تاك و تاك پێوەربێت نەك نەتەوە و ئایین و نەژاد و ڕەگەز و كولتوور و خێڵ و دەستەبژێربوون.
نەوتراو نەمێنت ، لەبەرئەوەی كە دژی ناوبانگ و پەخشانكردنی وێنە و پاڵەوانسازیی چێكردنم بۆ خۆ، بۆ ئەو ئازیزانەی كە لە نزیكەوە نامناسن، تەنیا دەتوانم بڵێم؛ من كەسێكی گوندی، ڕۆڵەی بەوەفای دایكە سروشت و پارێزەری ژینگە و دۆستی ئاژەڵانم، لە ڕووی ھزرییەوە ساڵی ١٩٨٣ بە پەیوەندی (كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی كوردستان)ەوە وەك سۆشیالیستخوازێك كەوتوومەتە چالاكی و پاش سێ ساڵ كەوتوومەتە ژێر كارایی (كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران) و شان بە شانی گۆڕانەكانی نێو ئەو ڕێكخراوە، منیش لە گۆڕاندابووم و ساڵی ١٩٩١ پاش ڕاپەڕین بە ڕێكخراوی (ڕەوتی كۆمونیست)ەوە پەیوەستبووم و بە چەند مانگ پێش بە پارتبوونی ئەو ڕێكخراوە وازملێیھێناوە و تا ئەمڕۆكە كەسێكی سەربەخۆم و واوەتر لەوەش دژایەتی ھەموو ڕێكخراوێكی ڕامیاریی، ھەموو جۆرە دەسەڵات و بەڕێوەبەرایەتییەكی ڕامیاریی و دژی ھەموو یاسا و نەزم و پێكھاتەیەكی ڕامیاریی و دژی ناوبانگ و پیشە و بەرتەریی ڕامیارییم.
بەدڵنیاییەوە، ئەگەر لە ئێستا‌دا ھەندێك لەم بابەتانەم بنووسینایە، یا نەمدەنووسین یا بە شێوەیەكی دیكە دامدەڕشتن. بەڵام ئەمە ناكاتە ئەوەی كە لێرەدا بڵاویاننەكەمەوە و بە ھی خۆمیان نەزانم، بەپێچەوانەوە ھەر یەكە لەو بابەتانە، گەواھی ڕەوتی گۆڕانی ھزر و گەشەی توانا و پێگەیینی سەلیقەی من نیشاندەدەن و وەك منداڵانی دایك و بابێك ئاوان، كە ھیچ كات دایك و بابی ھوشیار و بڕوابەخۆبوو، ناتوانن بڵێن، ئەم منداڵانەمان لەو منداڵانەمان زیاتر خۆشدەوێن، لەبەرئەوەی ئەمان جوانتر یا زیرەكتر یا ئازاتر و خرپنترن و ئەوانی دیكە زیندەبەچاڵدەكەین، لەبەرئەوەی كە وەك ئەمانەی دیكە نین!
بۆ كەسێك، كە نووسین بە چەكی خەبات و بیركردنەوە بە پەیژەی سەرەكوتن بەرەو لوتكەی ھوشیاریی بزانێت، لەوەش دڵنیاییە، كە نووسەربوونیش وەك ھەر بوونێكی دیكە، لە چۆنیەتی گەشە و قۆناخەكانی گەورەبوونی خودی مرۆڤ دەچێت، كە ھیچ كەس پێش لەدایكبوون ناگری و ھیچ كەس پێش سنگەخشكێ، دارەدارە ناكات و ھیچ كەس پێش پیری، دەركی بایەخ و خۆشی ڕۆژانی لاوێتی و بەگوڕوتینی ناكات و نازانێت، ئەگەر ھەڵچوون و داچوونەكانی سەردەمی منداڵی و ھەرزەكاریی و لاوێتی نەبوونایە، نەیدەتوانی ببێتە پیرێكی دانا، ھەر ئاواش نووسەر بەبێ نووسینی نووسینە لاوازەكانی و كەڵەكەبوونی ئەزموون، نابێتە نووسەرێك، كە بەخۆی ڕۆژگارێك چێژ لە خوێندنەوەی نووسینەكانی خۆی بەرێت و بە ڕەخنەی خوێنەرانی دڵخۆشبێت.
ھەژێن
١١ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٣
” Jyan bebê Rexne, Cestey bêgyane,
Rexneş bebê Locîk, Wrrêney nezane
“
Xwêneranî hêja, em Keşkolley berdesttan, komellêk Babet degrête xoy, ke le şêwey (Honrawe û Hellbest û Pexşan û Teniz û Çîrok û Şanoyî)da darrêjrawn ya rastir bllêm ledaykbûn, çunke kemtirîn Rollî agahanem le şêwepêdanyanda gêrrawe, emeş bo Srûşbûnyan nagerrêtewe, bellku bo serhelldanî satekî ew Hestane degerrêtewe, ke berhemî beryekkewtinî Xeyallî Xozgekanî min û Wêne ketwarîyekanî Jyanî Rojanen û minyan naçar be Nûsîneweyan kirduwe.
Rastîyekey min nazanim ta çendêk em Babetane (Honrawe û Hellbest û Pexşan ya Teniz û Çîrok û Şanoyî)n, amancîşm le bllawkirdneweyan çi pêştir be şêwey Tak û tera û çi le êstada wek keşkollêk tenya parastinyane le fewtan, taweku wek keşkolle berayyekanyan beserneyêt, ke le Kîmyabaranekey Hellebce û awareyîda fewtan ya rastir bêllm lelay Hawellanî naderbest fewtan ya le Mallî xomanda dizran [mebestim le dzîn, eweye, katêk paş Kîmyabaraneke le nexoşaneyekî taran derçûm û gerramewe bo Hellebce, dîtim ke Dzêkî şareza Pertûkanî mnî le Hewşey Mallekemanda prriş û bllawkirduwetewe û ewey wîstûyetî, birdûyetî, ke dû şit bûn; yekem Erşîvî Nûsînekanim, duwem, komellêk Namey Dilldarî xom û Kîje Hawsêkeman (Şepol). Dzî şareza, nek her ew ştaney lêdzîbûm, bellku Pertûkanîşmî drrandibûn û xistbûnye ber Baran].
Xwêneranî hêja, wek letek bllawkirdnewey serlenwêy hendêk lem Nûsînaneda amajempêdawe, em Nûsînane le rûy Rênûs û Darriştnewe, hendêk çaksazîm têdakridûn, bellam behîç şêweyek destkarî Nawerrok û Rwangey caranî xom nerkirduwe, Xwênerî hêja detwanêt berawridî em nojenkrawane û Deqî bllawkraweyan le jmarekanî Govarî (pajêy hunerîy Jîlemo) û Govarî (roşnibîrîy Dalyan)da bkat.
Berrêzanim dyarî Şwan Hallekoke û ewy napesendî debînêt ya sernicî leserî heye, ewa le astî Rexney hunerîyda wek Gundîyek le ast Mîwanda dest be Singewe dewestim û pirr be Dill xoşhatnî lêdekem, ke dellêm Rexney hunerî, mebestim eweye, ke katim bo xwênindnewey ew boçûnane nîye, ke gerranewey Nûseran bo ser Nezme konekey Serwerî Çînayetî û be kotayî Mêjû hejmardinî ew Nezme be Gorran dezanin, çunke min Gorran le piştkirdne Nahemwarî û Natebayî û nayeksanî û Nadadwerîy û Serwerîyda debînim, bewatayekî dîke, min Gorran leweda debînim ke Mrov ya Takî Komellge çend twanîwyetî waz le wabesteyî Sîsteme Ramyarîyekan, Yasa destkirdekan, Rêkxistne quçkeyyekan, Peywendîye bazirganîyekan, Berrêweberayetîye serû Xellkîyekan, kellekayî Parte Ramyarîyekan û Mşexore Ramyarpyekan, bhênêt û bgerrêtewe Baweşî Sruşt û Sruştîbûnî xoy û huşyarane Hengawî bo rêkxistinî Komellge leser Nezmî Sruştî û bepiştbestin be Yasa Sruştîyekan û rêkxistinî asoyî leser bnemay Peywendîye azade Komellayetîyekan, ke bnemayan dabînkirdnî Azadî û Yeksanî û Dadperwerîy Komellayetî bêt bo Tak û Tak pêwerbêt nek Netewe û Ayîn û Nejad û Regez û Kultûr û Xêll û Destebjêrbûn.
Newtraw nemênt,, leberewey ke djî Nawbang û pexşankirdnî Wêne û pallewansazîy çêkirdnim bo xo, bo ew Azîzaney ke le nzîkewe namnasn, tenya detwanim bllêm; min Kesêkî Gundî, Rolley bewefay Dayke Sruşt û parêzerî Jînge û Dostî Ajellanim, le rûy Hizrîyewe Sallî 1983 be Peywendî (Kommelley Rencderanî Kurdistan)ewe wek Soşyalîst-iXwazêk kewtûmete çalakî û paş sê Sall kewtûmete jêr karayî (Kommelley Zehmetkêşanî Kurdistanî Êran) û şan be şanî Gorranekanî nêw ew Rêkixrawe, mnîş le Gorrandabûm û Sallî 1991 paş Raperrîn be Rêkixrawî (Rewtî Komunîst)ewe peywestibûm û be çend Mang pêş be Partibûnî ew Rêkixrawe wazmilêyhênawe û ta emrroke Kesêkî Serbexom û wawetir leweş djayetî hemû Rêkixrawêkî Ramyarîy, hemû core Desellat û Berrêweberayetîyekî Ramyarîy û djî hemû Yasa û Nezm û Pêkhateyekî Ramyarîy û djî Nawbang û pîşe û berterîy Ramyarîym.
Bedillnyayyewe, eger le êstada hendêk lem Babetanem bnûsînaye, bedillnyayyewe ya nemdenûsîn ya be şêweyekî dîke damderriştin. Bellam eme nakate ewey ke lêreda bllawyannekemewe û behî xomyan nezanim, bepêçewanewe her yeke lew Babetane, gewahî Rewtî Gorranî Hzir û geşey Twana û pêgeyînî Selîqey min nîşandeden û wek Mindallanî Dayk û Babêk awan, ke hîç kat Dayk û Babî huşyar û birrwabexobû, natwanin bllên, em Mindallaneman lew Mindallaneman zyatir xoşdewên, leberewey eman cwantir ya zîrektir ya azatir û xirpintrin û ewanî dîke zîndebeçalldekeyn, lebereewey ke wek emaney dîke nîn !
Bo Kesêk, ke Nûsîn be çekî Xebat û bîrkirdnewe be peyjey serekutin berew Lutkey Huşyarîy bzanêt, leweş dillnyayye, ke Nûserbûnîş wek her Bûnêkî dîke, le çonyetî geşe û Qonaxekanî gewrebûnî xudî Mrov deçêt, ke hîç Kes pêş ledaykbûn nagrî û hîç Kes pêş Singexşikê, Daredare nakat û hîç Kes pêş pîrî, derkî bayex û xoşî Rojanî lawêtî û begurrutînî nakat û nazanêt, eger hellçûn û daçûnekanî serdemî Mindallî û Herzekarîy û Lawêtî nebûnaye, neydetwanî bbête Pîrêkî dana, her awaş Nûser bebê Nûsînî Nûsîne lawazekanî û kellekebûnî Ezmûn, nabête Nûserêk, ke bexoy Rojgarêk çêj le xwêndnewey Nûsînekanî xoy berêt û be Rexney Xwêneranî dillxoşbêt.
Hejên
11î Oktoberî 2013
پێشا‌نگە‌ی په‌رتووکی ئه‌نارکستی (2013)ی له‌نده‌ن
یه‌که‌م پێشانگه‌ی په‌رتووکی ئه‌نارکستی له ساڵی (1983)دا له Wapping، كرایەوە. که‌س چاوه‌ڕوانی نه‌ده‌کرد، که سێ ده‌ھه دواتر ، ئه‌م پێشانگه‌یه ، نه‌ك هه‌ر به‌رده‌وامبێت، به‌ڵکو ساڵ به ساڵ به سه‌رنجڕاکێشانی زیاتر له (3000) که‌س هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا به‌هێزتر و قه‌ره‌باڵختر بێت. ئه‌مه‌ش سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یه بۆمان، ئاهه‌نگگێڕانێکیشه بۆ مێژوومان و هیوایه‌کیشه بۆ داهاتوومان.
له ساڵه‌کانی دەھەی (80)دا پارێزگاری و به‌گژاچوونه‌وه‌یه‌کی به‌ربڵاوی چینی کرێکارانمان له مانگرتنی میلتانته‌کان و ڕاپه‌ڕینی شاره‌کاندا به‌رچاوکه‌وت، دواتریش تێشکان و به‌زاندنی سیسته‌می سەرانە (پۆڵته‌کسی Poll Tax)ی به‌دووی خۆیدا هێنا. له کۆتایی نه‌وه‌ده‌کاندا پارتی له‌یبه‌ری ده‌سه‌ڵاتدار، له‌پێناوی نه‌وتدا به‌خێرایی خۆی له جه‌نگه‌کانه‌وه گلان، دواتریش که هێزی هاوپه‌یمان، که له پارتی تۆری و پارتی لیبراڵ – دیمۆکرات پێکهاتووه ، شوێنیانگرتنه‌وه و ئێستا به‌هۆی مه‌ترسی هه‌ره‌سهێنانی ئابوورییه‌وه جه‌نگی دژی هه‌ژاران ده‌که‌ن.
هیچ که‌سێك ناتوانێت به تەواوەتی بڕوا و متمانه به ڕامیارییه‌کان و شانۆگه‌ری په‌ڕله‌مان له دابینکردنی پاشه‌ڕۆژ یا داهاتوودا بکات. ناڕه‌زایی و به‌گژاچوونه‌وه له شه‌قامه‌کان، له‌شوێنیه‌کانی کارکردن، له شوێنی ژیانی خوێندکاراندا، دیسانه‌وه له گه‌شه‌کردندایه، کاری هاوبه‌شی ئه‌مانه‌ش خۆ-ڕێکخستنیانه به‌خۆیان، چونکه زۆر ئاشکرایه، هه‌رکاتێك بمانه‌وێت، که جه‌نگی به‌رهه‌ڵستی و به‌گژاچوونه‌وه به‌رپابکه‌ین، پێویستمان به‌وه هه‌یه که به خۆمان بیکه‌ین.
یه‌کێك له قسه‌که‌ره‌کانی پار ساڵ سه‌باره‌ت به پێشانگه‌ی په‌رتووکی ئه‌نارکستی له (له‌نده‌ن)دا، وتی “ڕه‌نگه ئه‌م بۆنه‌یه له جیهاندا گه‌وره‌ترین ڕوداوی ساڵانه‌ی ئه‌نارکیسته‌کان بێت. ئێمه ئه‌م ڕوداوه واده‌بینین، که ده‌نگێك و به‌شێکی زۆر بچووکی بزوتنه‌وه‌که‌یه، که به‌شداریده‌کات و وزه‌یه‌ك به به‌رهه‌ڵستیکردن و ھاوپشتی ده‌دات. شوێنێکه که باس له بیرۆكەکانمان، ئه‌زموونه‌کانمان ، لێدوان و بەڵگه‌کانمان ده‌که‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی تێکه‌ڵبین و خۆمان یه‌کخه‌ین، تاکو نیشانیبده‌ین ده‌وڵه‌ت هه‌رچییه‌کمان به‌رامبه‌ر بکات، ناتوانێت په‌راوێزمانبخات، یا له‌نێومانبه‌رێت. ئه‌م ڕۆژه زیاتر له هه‌موو کاتێك به‌ختی بینینی خه‌ڵکانی دیكەمان بۆده‌ڕه‌خسێنێت؛ ئه‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێت دونیایه‌کی نوێ دروستبکه‌ن، دیسانه‌وه ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێنێت، که ئه‌نارکسته‌کان ڕێکخستن به‌که‌م ناگرن.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایه کرته له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه بکه:
كێ له نێوەندگه‌رایی سوودمه‌ند ده‌بێت ؟
An Anarchist FAQ
وەرگێڕانی: زاھیر باھیر
B.2.5 كێ له نێوەندگه‌رایی سوودمه‌ند ده‌بێت ؟
هیچ سیسته‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بوونی نابێت، ئه‌گه‌ر سوود به كه‌سێك یا گروپێك نه‌گه‌یه‌نێت. نێوەندگه‌رایی له ده‌وڵه‌تدا یا له كۆمپانیدا، جیاواز نییه له‌وه‌ی كه له سه‌ره‌وه وترا. نێوەندگه‌رایی له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌ڕاسته‌وخۆ سوود به‌وانه ده‌گه‌یه‌نێت، كه له سه‌ره‌وه‌ن، چونكه ده‌یانپارێزێت له‌وانه‌ی كه له خواره‌وه‌ن، بەشێوەیەكی كاریگەرانەتر ڕێگە به‌مانه‌ی سه‌ره‌وه له كۆنترۆڵكردن و فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌وانه‌ی خواره‌وه، ده‌دا. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش نێوەندگه‌رایی ڕاسته‌وخۆ له به‌رژه‌وه‌ندی بیرۆكراسییه‌كان و ڕامیاره‌كانه كه پشتگیری نێوەندگه‌رایی بكه‌ن.
له سیسته‌می سەرمایەداریدا، به هه‌ر شیوه‌یه‌ك بێت، تێكڕای به‌شه جیاجیاكان له چینی بزنس [بازرگانەكان] پشتگیری نێوەندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن. ئه‌مه په‌یوه‌ندییه‌كی سومبلیانه‌ی نێوان سه‌رمایه و ده‌وڵه‌ته، كه دواتر له بەشی ( F.8 )دا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین. ده‌وڵه‌ت ڕۆڵێكی گرنگ له ” خۆماڵیكردنی ” بازاڕدا، گێڕاوه، وه‌کو سه‌پاندنی ” بازاڕی ئازاد” به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا. به چركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و دانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به نوێنه‌ره‌كان و ئافراندنی ده‌وڵه‌تێكی بیرۆكراسی، كەسانی ئاسایی بێده‌سه‌ڵات ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات، كه ئه‌و كەسانە كه‌متر بتوانن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سامانداران و ده‌وڵه‌مه‌ندان، ده‌ستوه‌رده‌ن. باکونین سه‌باره‌ت به‌مه له پەرتووكی ‘ كۆماری ‘دا ده‌ڵێت ” ئه‌وه‌ی كه پێیده‌ڵین خه‌ڵك ، كەسانی یاسایی، كه گوایه نوێنه‌رایه‌تییان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌كرێت و سوودمه‌ندیان ده‌كات، ده‌وڵه‌ت ناهێڵێت هه‌ناسه بده‌ن و به‌م بارەشه‌وه له‌لایه‌ن “جیهانێكی بیرۆكراسیانه‌وه” بۆ ” به‌رژه‌وه‌ندێكی گه‌وره‌تری چینی خاوه‌نزه‌وی و خاوه‌ن موڵكی بەرتەریدار له‌پاڵ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆشی‌دا، (به‌رژه‌وندی ده‌وڵه‌ت)، به‌رده‌وامی به‌و شێوه‌یه‌ی ژیانیان ده‌درێت ” [Op. Cit. , p. 211]
نموونه‌كانی زیادبوونی نێوەندگه‌رایی ڕامیاریی، ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌مه‌ند و بزنسمان [بازرگان/ تاجر]ە سامانداره‌كانه‌وه بره‌وی پێده‌درێت، له ته‌واوی مێژووی سه‌رمایه‌داریدا، ده‌بینرێت. ” له ئه‌مه‌ریكای شۆڕشگێڕ‌دا ‘ سروشتی فه‌رمانڕه‌وایی شار بووه مایه‌ی مشتومڕێكی گه‌رم’. ‘Merril Jensen سەبارەت بە كۆبوونه‌وه‌كانی ناوجەرگەی شار تێبینی ئەوە دەكات، كە … ‘خاڵی نێوكۆییی سەرنجدان (وردبوونەوە) بوو له چالاكی شۆڕشگێڕانه’. پاش ئه‌وه‌ی كه شۆڕشی ئه‌مه‌ریكا هێڵی خۆی ئاشكراكرد، كاردانه‌وه‌ی دژە دیمۆكراسییه‌كان خۆڕێكخستن بوو، بەو هەوڵەی كە له‌لایه‌ن كه‌سانی كۆنه‌پارێزه‌وه درا، تاكو فۆرمێكی یه‌كگرتوی بزنس [بازرگانی] ئاسا ‘ فۆرمی كۆمپانیا’ له‌نێو (شاره‌وانییه‌كانی حكومه‌تدا) ……. له‌و شوێنانه‌ی كه شاره‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی شاره‌وانی و لیژنه‌ی هه‌ڵبژێرراوی شاره‌وانی له دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كان، كه كاروباره‌كانی شاریان به‌ڕێوه‌ده‌برد، دروستبكرێت … بازرگانه‌كان، بۆ ڕزگاربوون له كۆبونەوەكانی شار، یەكسەر هاریكاری و پشتگیری‌یان لەم هه‌نگاوه كرد” [Murray Bookchin, Towards an Ecological Society , p. 182]
ئالێره‌دا ده‌بینین كه ڕامیاری و بڕیاره لۆكاڵییه‌كان له چنگی زۆربه ده‌رهێنراون و خراونه‌ته چنگی كه‌مایه‌تییه‌كه‌وه و له‌وێدا چه‌قی به‌ستوه ( ئه‌وانه‌ش هه‌میشه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانن). فه‌ره‌نسا نموونه‌یه‌كی دیكەیه:
له فه‌ره‌نسا “حكومه‌ت بۆی ده‌ركه‌وت … ئه‌نجومه‌نه‌كانی شار [ كه له هه‌موو خێزانه‌كان پێكهاتووه] زۆر دەمدرێژن، ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن، هیچ گوێڕایه‌ڵ نین، له‌به‌رئه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 1787 لیژنه‌ی شاره‌وانی له سه‌رۆكی شاره‌وانی و 3 تا 6 كه‌س له نوێنه‌ران، كه له هه‌ره جوتیاره سامانداره‌كان بوون، هه‌ڵبژێرران . ئه‌م لیژنه‌یه له جێگەی ئەنجومەنەكانی شار، كه له هه‌موو خێزانه‌كان پێكهاتبوو، بوونه لیژنه‌ی شاره‌وانی.” [Peter Kropotkin, Mutual Aid , pp. 185-186]
ئه‌مه به‌شێك بوو له‌و بزووتنەوە گشتییه بۆ داماڵینی چینی كرێكاران له ده‌سه‌ڵاتیان و چه‌قبه‌ستنی دانی بڕیاره گرنگه‌كان له‌لایه‌ن كه‌مینه‌وه ( هه‌روه‌كو له شۆڕشی ئه‌مه‌ریكادا ڕویدا). كرۆپتیكین په‌نجه بۆ ئه‌م پرۆسێسه وه‌كو خۆی ڕاده‌كێشێت و ده‌ڵێت:
” چینی نێوەنجی كه تا ئه‌و كاته وێڵی سه‌پۆرتی خه‌ڵكی بوون بۆ ئه‌وه‌ی یاسا ده‌ستوورییه‌كان به‌ده‌ستبهێننه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی كه پاوانخوازی نۆبڵایه‌تییان كه به‌سه‌رچووبوو، بگێڕنه‌وه، كه‌چی ئێستا هه‌ست به هێز و وزه‌ی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن و ئه‌و هێزه ده‌یبینن، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه بۆ زاڵبوون و بۆ له چه‌كداماڵینیان و گێڕانه‌وه‌یان بۆ بارودۆخی سه‌ردانه‌واندن و كڕنووشبردن، ئه‌وه‌ی كه ده‌توانن بیكه‌ن، دەبێت بیكەن.
[. . . ]
” ئه‌وان له دانانی یاسا و ڕوڵه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك په‌له‌یانه، تاكو ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی كه له ده‌ستی دادگە ده‌رده‌چێت، نه‌كه‌وێته ده‌ستی خه‌ڵكی. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش …. پێشنیاری ئه‌وه (كرابوو) فه‌ره‌نسییه‌كان دابه‌شبكه‌ن به‌سەر دوو چیندا، له‌وانه تەنیا یه‌كێكیان، هاووڵاتییه چالاكه‌كانن، كه ده‌بێت به‌شداری له حكومه‌تدا بكه‌ن، له كاتێكدا، ئه‌وی دیكەیان لەژێر ناوی هاووڵاتی ناچالاكدا ده‌خزێننه نێو جەماوەره زۆره‌كه‌ی خه‌ڵكی. ئه‌مانه ده‌بێت له هه‌موو مافه ڕامیارییه‌كان، بێبەش بن. ئەم [ ئه‌نجومونه نه‌ته‌وه‌ییە] فه‌ره‌نسای به‌ش به‌ش كردووه … هه‌میشه‌ش به‌رده‌وامی به بنەمای دوورخستنه‌وه یا بێبه‌شكردنی چینه هه‌ره هه‌ژاره‌كان له حكومه‌ت، ده‌دا … ئه‌م چینە هەژارانە له ئه‌نجومه‌نه سه‌ره‌تاییه‌كانی جەماوەره‌كه، بەدەر دەكات،….. ئیدی چیتر ناتوانن به‌شداری له ئه‌نجومه‌نه سه‌ره‌تاییه‌كاندا بكه‌ن، هەر بەو شێوەیەش مافی ده‌ستنیشانكردنی یا دیاریكردنی هەڵبژێردراوانیان، نییه [ ئه‌وانه‌ی نوێنه‌ره‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵده‌بژێرن)، یا بۆ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ، یا بۆ هه‌ر یه‌كێك له شاره‌وانییه‌كان.
” له كۆتاییدا، به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردن و وه‌ستانی چالاكییه‌كان بوو. كاتێك فه‌رمانڕه‌وا‌كان، به‌رپرسه‌كان له چینی نێوەنجی دانران، ئه‌م ئه‌نجوومه‌نانه جارێكی دیكە كۆبوونه‌وه‌یان نه‌كرده‌وه . كاتێك كه به‌رپرسه‌كانی چینی نێوەنجی دانران، نه‌دە‌بوو كۆنترۆڵێكی ئاوایان هه‌بووایه. چونكه هه‌ر به زوویی هه‌تا مافی واژۆكۆكردنه‌وه و بڕیار و پێشنیاره‌كانیش ڕێگەیان پێنەدەدرا…. ‘ده‌نگ بده‌و زمانی خۆت بگره’
” سه‌باره‌ت به گوندییه‌كانیش ….. ئه‌نجوومه‌نی گشتی دانیشتووان ……[ ئه‌وانه‌ی] كه كاروباره‌كانی كۆمۆنیان بەڕێوەده‌برد …. بەپێی یاسا قه‌ده‌خه‌كران. له‌و كاته‌وه تەنیا جوتیاره گوزه‌ران باشه‌كان، هاوڵاتییه چالاكه‌كان ، مافی یه‌كگرتن (كۆبوونه‌وه)یان له ساڵێكدا یه‌كجار بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی شاره‌وانی و لیژنه‌ی شاره‌وانی هه‌یه، كه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له 3 یا 4 پیاوی چینی نێوەنجی له گونده‌كه‌دا.
” جۆرێكی ئاواش له ڕێكخراوی شاره‌وانی، به شاره‌كانیش دراوه … له‌به‌رئه‌مه چینه نێوەنجییەكان به هه‌موو ھوشیارییەكه‌وه خۆیان ئامادە كردووە، تاكو ده‌سه‌ڵاتی شاره‌وانی له ده‌ستی ئه‌ندامه ژیانباشه‌كانی ناو كۆمۆنێتیه‌كه‌دا بمێنێته‌وه.” [The Great French Revolution , vol. 1, pp. 179-186]
به‌م شێوه‌یه ئامانجی نێوەندگه‌رایی، وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته له جەماوەره‌كه و بیخاته‌وه ده‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندان و سامانداران. ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵكه‌كه‌ش له ئه‌نجوومه‌نه جه‌ماوه‌رییه‌كاندا خۆیده‌بینێته‌وه، وه‌كو هی ” به‌شه‌كان” و ” ده‌ڤه‌ره‌كان” كه له پاریس‌دا هه‌ڵقووڵان، وه‌كو كرۆپتیكین ده‌ڵێت ” پرنسپڵه‌كانی ئەناركیزم” و ” پراكتیزه‌كردنی … حكومه‌تی خۆیی ڕاسته‌وخۆ ” [Op. Cit. , p. 204 and p. 203]) بە ئه‌نجوومه‌نه‌كانی گون‌ده‌كانیشەوە . به‌هه‌رحاڵ، ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی ” ئەوەی لە توانایدا بوو، بۆ كەمكردنەوەی دەسەڵاتی دە‌ڤه‌ره‌كان …. و كۆتاییهێنان بە لانكه‌كانی شۆڕش، كردی… ئەویش به‌تەنیا ڕێگه‌دان بوو به هاووڵاتییه چالاكه‌كان …كه به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و بەڕێوەبردنی ئه‌نجوومه‌نه‌كاندا، بكەن ” [Op. Cit. , p. 211]. به‌م شێوه‌یه ” حكومه‌تی نێوەندی به‌هێواشی هه‌وڵیده‌دا، كه به‌شه‌كان بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی” و ده‌وڵه‌تیش ” هه‌وڵی ده‌دا هه‌موو شتێك لە دەستی خۆیدا نێوەندگه‌رایی بكا…… ئه‌مه‌ش بێبەشكردنی ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كانه .. و .. تاكو هه‌موو … ئەركە ئیدارییه‌كان…. له شێوه‌یه‌كی پۆلیسییانه‌دا بخاته ژێر ڕكێفی بیرۆكراسی خۆی، به‌مه‌ش واتە مردنی به‌شه‌كان ” [Op. Cit. , vol. 2, p. 549 and p. 552]
هه‌ر وه‌كو ده‌بینرێت، هه‌ر دوو شۆڕشه‌كه، فه‌ره‌نسییه‌كان و ئه‌مه‌ریكییه‌كان دوور یا نزیك هه‌مان پرۆسه‌یان بینی، له ڕووی ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندان و سامانداران نێوەندێتی ده‌سه‌ڵاتیان خسته ده‌ستی خۆیان ( بەرگی یه‌كەم لە Murray Bookchin’s The Third Revolution به‌درێژی هه‌ندێك لێدوان له‌سه‌ر شۆڕشی فه‌ره‌نسییه‌كان و ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كات). ئه‌مه‌ش ئەوەی مسۆگەرکردووە، كه چینی كرێكاران (زۆربەیان) له پرۆسه‌ی بڕیاردانه‌كان و ملكەچكران بۆ یاساكان و ده‌سه‌ڵاتی كه‌مینەیەك له خه‌ڵك، به‌ده‌ر بوون. بێگومان ئه‌مه‌ش، به چینی كه‌مایه‌تی، كه نوێنه‌ره‌كانیان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان هه‌یه، سوود ده‌گه‌یه‌نێت . دیاره هۆی بناخە‌یی بۆ نێوەندگه‌رایی ده‌سه‌ڵات له هه‌موو شۆڕشێكدا، هەبووە، ئیدی شۆڕشی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بووبێت، یا ڕوسییه‌كان یا هی فه‌ره‌نسییه‌كان. ئه‌م نێوەندگه‌رایه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش، دوورخستنه‌وه‌ی زۆربه بوو له به‌شداریكردن له بڕیاره‌كاندا، كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خۆیان و كۆمۆنێتییه‌كانیشیان ، هەبوو.
بۆ نموونه باوكانی دامەزرێنەر‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مەریكا به‌ئاشكرا ئه‌وه‌یان ده‌ربڕیوه، كه نێوەندگه‌راییان بۆ ئه‌و هۆكار و بیانووانه‌ی سه‌ره‌وه به‌پێویست زانیوه. خاڵی دڵه‌ڕاوكێی لای James Madison ئه‌وه بووه، كاتێك كه “زۆربه” كۆنترۆڵی “حكومه‌تێكی جه‌ماوه‌ریی”یانكرد و له بارودۆخێكدا بوون، كه ” قوربانی به سۆز و شەیدایی فه‌رمانڕه‌وایان، یا ئاره‌زوویان بۆ ھەر دووكیان: به‌رژه‌وندی گشتی و مافه‌كانی هاووڵاتیانی دیكە” دا . له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ” به‌رژه‌وندی گشتی ” خۆی له “زۆربه” ڕاپساندووە … هه‌ر وه‌كو هه‌ستده‌كه‌یت، كه خەڵك چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه كه باشه ( له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌كی ناڕۆشن و بێ‌پاساو، Madison ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوگرتووه، زۆربه توانانی ھەڵبژاردنی ئەوانەی ھەیە، كه ده‌توانن به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دەستنیشانبكەن ). بۆ خۆپاراستن له دژی ئه‌مه، ئه‌و پشتیوانی له كۆماری ده‌كات، لەجیاتی دیمۆكراسی، كه هاووڵاتیان ” كۆكردنەوە و بەڕێوەبەرایەتی حكومه‌ت لە تاكەكەسدا ده‌كه‌ن… وەك زانراوه، كه ئەمەش لەتەك ئاساییشی كەسیی یا مافی خاوەندارێتی ناگونجێت.” بێگومان، ئه‌و، ئه‌وه‌ی قۆستۆته‌وه كه ” ئه‌وانه‌ی كه داراییان هه‌یه و ئه‌وانه‌ی كه نییانه هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له كۆمه‌ڵگه‌دا، جیایه”. ڕۆڵ و پلانی ئه‌و بۆ دڵنیابوونه‌وه بووه، كه خاوندارێتی تایبه‌تی به‌رگری لێبكرێت، سه‌رئه‌نجامیش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی داراكانیش پارێزراون. هه‌ر بۆ ئه‌مه‌شه، كه پێویست به “نوێنه‌رانی حكومه‌ت …. ژماره‌یه‌كی كه‌م له هاووڵاتیانی هه‌ڵ‌بژێردراو له‌لایه‌نی ئه‌وانی دیكە‌وه ” هه‌یه . ئه‌مە نێوەندگه‌رایی ده‌سه‌ڵات له چه‌ند ده‌ستێكی كه‌می خۆجێیدا لەتەك نێوەندگه‌رایی ناوچه‌كه‌دا به هه‌مان هۆ، یەكانگیر ده‌كاته‌وه. Madison حه‌زی ” به كۆمارێكی گه‌وره تاكو كۆمارێكی بچووك، بووه ” وه‌كو لە ڕقبوونەوە بۆ پاره‌ی كاغه‌ز، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌رز، بۆ دابه‌شكرنێكی به یه‌كسانیانه‌ی دارایی، یا بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی ناته‌واوی زۆر خراپ، كه‌متر ده‌بێت له‌وه‌ی كه توانای بڵاوبوونه‌وه‌ی به هه‌موو جەستەی نەقابه‌دا تاكو ئه‌ندامێكی ئاسایی نەقابه” [contained in Voices of a People’s History of the United States , Howard Zinn and Anthony Arnove (eds.), pp. 109-113] ئەم حەزوو ئارەزووكردنە بۆ دیمۆكراسییەكی فه‌رمیە، كە لەوێدا جەماوەره‌كه تەنیا ته‌ماشاكه‌ری ڕوداوه‌كانن، لەو جۆرەی كە له سەرمایەداریدا ڕوودەدات، تاكو به‌شداریكردن له پرۆسه‌كه‌دا ( بۆ ئه‌مه به‌شی “Force and Opinion” in Noam Chomsky’s Deterring Democracy چۆمسكی ، ببینه تاكو زیاترت بۆ ده‌ركه‌وێت.
پاش پرۆسه‌ی شۆڕش له ئه‌مه‌ریكادا، له‌سه‌ر ئاستی فێدێراڵ و ده‌وڵه‌ت، نێوەندگه‌رایی ده‌سه‌ڵات هانده‌درا “هه‌ر له‌و كاته‌وه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌ستوریان داده‌نا، چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندییەكی ئابووریی ڕاسته‌وخۆیان، له پێكهێنانی حكومه‌تێكی فیدراڵی به‌هێزدا، هه‌بووه”، پێویست به‌وه ناكات، كه بڵێین لەو باره‌دا ده‌سته‌بژێره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه به‌باشی نوێنه‌رایه‌تی له لیژنه‌ی داڕشتنی بنەماکانی نه‌زمی نوێ‌دا، ده‌كرد. دیسانه‌وه بە پێویستیشی نازانین، كه بڵێین ده‌وڵه‌ته تازه‌كه و ده‌ستووره‌كه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م چوار گروپه ” كۆیله‌كان، خزمه‌تکاران، ژنان، پیاوانێك كه داراییان نییه ” نه‌بوون. ده‌ستوره‌كه له ده‌وڵه‌تی نوێ‌دا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مانه‌ی تیادانه‌بوو، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه‌ئه‌مان زۆربه بوون. ئه‌وه‌ش ئاشكرایه ” پێویستبوون به فەرمانڕەوایەتییەكی نێوەندیی به‌هێز هه‌ر له‌به‌ر پارێزگاریكردنی زۆر له به‌رژه‌وندی ئابووریی، نه‌بوو، به‌ڵكو ترسێكی كوتووپڕی زۆر له یاخیبووان و ڕاپه‌ڕیوان له‌لایه‌ن كێڵگەداره بێزار و ناڕازییه‌كانیشه‌وه، هه‌بوو”. [Howard Zinn, A People’s History of the United States , p. 90] . ڕووداوی سه‌ره‌كی، ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی Shay بوو له ڕۆژئاوای Massachusetts . له‌وێ، له ده‌ستووری تازه‌دا بۆ ده‌نگدان بەڵگەنامە (سەنەد)ی هه‌بوونی دارایی (موڵکیەت)، دانرابوو، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه هیچ كه‌سێك نه‌یده‌توانی پله‌و پایه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی هه‌بێت، ئەگەر دەوڵەمەند نەبێت. ده‌وڵه‌تی تازه بۆ به‌گژاچوونه‌وه و شه‌ڕكردن لەتەك ئه‌م جۆره ڕاپه‌ڕینانه‌دا، بۆ پاراستنی كه‌مینه‌یه‌ك له سامانداران دژی زۆربه، پێكهاتبوو .
له‌مه‌ش زیاتر، له ده‌وڵه‌تی نێوەندگه‌راییدا، دوورخستنه‌وه‌ی به‌شداریكردنی جه‌ماوه‌ریی، بناخە‌یه‌ك بوو بۆ ڕووپۆشكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكی، تاكو ببێتە یه‌كێك له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كە له‌لایەن سەرمایەدارییەوە پاوه‌نخواز بكرێت :
” له ماوه‌ی 30 ساڵی پێش ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و جه‌نگی نێوخۆیی [سڤیلی] ملبنێت ، له دادگەدا به‌رده‌وام یاسا ئاوا لێكده‌د‌رایه‌وه، كه لەتەك پێشه‌وه‌چوون و ته‌شه‌نه‌كردنی سه‌رمایه‌دارییدا، بڕوات. ئه‌و توێژینه‌وه‌ی كه Morton Horwitz (The Transformation of American Law ) كردوویه‌تی، له‌وێدا، په‌نجه‌ی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، كه یاسای نێوکۆیی ئینگلیز كاتێك كه له‌به‌رده‌م گەشەكردنی بازرگانیدا ڕێگربوو، چیدی، پیرۆز نەبوو…. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش بردنی كێشه‌ی زیانه‌كان بۆ دادگە دژی بازرگانەکان، له‌ده‌ستی دەستەی لێكۆڵینەوە و دادگەییكردن، كه چاوه‌ڕواننه‌ده‌كرا، سه‌ندرایه‌وه و درا به دادوه‌ره‌كان …… ئه‌م بیرۆکەیە‌ی سه‌رده‌مه كۆنه‌كان سه‌باره‌ت به بەهای داپەروەرانە له‌سه‌ر شمه‌كه‌كان له دادگەدا، له مامه‌ڵه‌ی كڕیندا، كرا به بیرۆکەی ئاگاداركردنه‌وه، یا [به‌ئاگاكردنه‌وه‌ی كڕیار] …. یاسای گۆڕینەوە و كۆنتراكته‌كان ئاوای لێكرا، كه هەڵاواردن و ستەم له كەسانی كارگه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانییەكان، بكات ….. پیشاندانی درۆینانه‌ی یاسا، كه گوایه كرێكاران و خاوه‌نی بەڕێوەبەرایەتی هێلەكانی شه‌مه‌نه‌فه‌ر له كۆنتراكتی نێواناندا له‌به‌رامبه‌ر مامه‌ڵه و دەسەڵاتدا، یه‌كسانبوون…. ” ئەم سەردەمانە، ئه‌م پرۆسه و پلانانە ته‌واوكران، یاساش هه‌روا به‌ئاسانی ئه‌و شێوازه نایه‌كسانیانه‌ی، كه سیسته‌می بازاڕ به‌رهه‌می هێنابوون، پشتڕاستكردنه‌وه” [Zinn, Op. Cit. , p. 234]
ئه‌مه‌ریكا له‌سەر بناخە‌ی باوەڕ و بنچینەی ده‌سته‌بژێره لیبراڵه‌كان دروستكراو پێكهێنرا و چالاكانه ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاراستە دیمۆكراسییه‌كانی، له‌ژێر ناوی ” ئازادی تاك” گرته‌به‌ر. ئه‌وه‌ی كه له کەتواردا ڕوویدا، (بەبێ سه‌رسوڕمان) ئه‌وه بوو، كه ده‌وڵه‌مه‌ندانی ده‌سته‌بژێر ده‌وڵه‌تیان بۆ به‌كه‌مگرتنی كولتووری جه‌ماوه‌ریی و مافی باو، له به‌رژه‌وه‌ندی پاراستن و فراونكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان و ده‌سه‌ڵاتیان، به‌كارهێنا. له‌و پرۆسه‌یه‌دا كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكا، وەكو ئەوەی كە خواسترا ڕیفۆرمكرا:
” له نێوه‌ڕاستی چه‌رخی نۆزده‌دا سیسته‌می یاسایی له به‌رژه‌وه‌ندی پیاوانی بازرگان و پیشه‌سازی، له‌سه‌ر بژاردن (حساب)ی كێڵگەداره‌کان، كرێكاران، كڕیاران و ئه‌و گروپانه‌ی دیکە کە له كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌سه‌ڵاتیان كه‌متر بوو، خۆیگرت …. زۆر چالاكانه بره‌وی به دابه‌شكردنی یاساییانه‌ی سامان دژی گروپه لاواز و بێده‌سه‌ڵاته‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه، دا” [Morton Horwitz, quoted by Zinn, Op. Cit. , p. 235]
له‌سه‌رده‌می هاوچەرخ (مۆدێرنە)دا، نێوەندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت و واڵابوونه‌وه‌ی، ده‌ستی له‌نێو ده‌ستی جموجوڵی خێرا‌ی پیشه‌سازی و هه‌روه‌ها گەشەكردنی بازرگانیدا، بووه. هه‌روه‌كو Edward Herman په‌نجه‌ی بۆ ڕاكێشاوه ” تاڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌وه گه‌شه‌سه‌ندنی قه‌باره‌ی بازرگانی و ده‌سه‌ڵات بوو، كه توانی دژه هێزێك له فریاگوزاری و له یه‌كگرتن، له‌پاڵ گه‌شه‌كردنی حكومه‌ت پێكبهێنێت. گه‌وره‌بوونی زیاتری لەڕادەبەدەری بازرگانی تا ڕاده‌یه‌كی زۆر وه‌ڵامێك بوو له گه‌وره‌بوونه‌وه‌ی خودی بازرگانیدا”. [Corporate Control, Corporate Power , p. 188 هه‌روه‌ها بڕاونه Stephen Skowronek, Building A New American State: The Expansion of National Administrative Capacities, 1877-1920 ]. نێوەندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت داوای به‌رهه‌می گه‌وره‌تر و بازاڕگه‌لێكی باش و ڕێکخراو، كە له‌لایه‌ن بازرگانییه‌وه پشتیوانی لێبكرێت و چالاكییه‌كانی له به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانیدا بن، لێده‌كرا. (وه‌كو چۆن بازاڕه‌كان گه‌وره و زیاتر بوون، ده‌وڵه‌تیش به‌هه‌مان شێوە گه‌وره‌تر بوو، تاكو بتوانێت یاساكانی دارایی و دارابوون و ستاندارد و پیادەبكات … ئا له‌م چه‌شنه كارانه) . له‌لایه‌كی دیکەشه‌وه، ئه‌م پێشه‌وه‌چوونه به‌ره و ” حكومه‌تێكی گه‌وره”، كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئافراند، تیایدا بازرگانی گه‌وره توانیویەتی گه‌شه‌بکات، (كه زۆربه‌ی كات له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه پارێزراون و هاندراون به پێدانی کۆمەك و دەستگیرۆییکردنیان، هه‌ر وه‌كو چۆن كاتێك كه ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن ساماندارانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، ڕوودانی ئه‌م كاره چاوه‌ڕوانكراوه) هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، لابردنی كاریگه‌ریی جەماوەره‌كه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و جێگیركردنی باشتری ده‌وڵه‌ت له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌مه‌نداندا، مه‌به‌ستێكی دیکە بوو. تەنیا كه‌مێك هیچ سەیرنییە، كاتێك كه ده‌بینین ئه‌و گەشەكردنە له ”پێکهاتەی فه‌رمانڕه‌وایی (حکومەت) لە چەند سەدەی ڕابوردوودا ڕوویداوه لە یەکخستنی ده‌سه‌ڵاتە نێوخۆییەکانە لە ده‌سه‌ڵاتی ئابورییدا ” [Noam Chomsky, World Orders, Old and New , p. 178]
نێوەندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت كۆنترۆڵكردنی فەرمانڕەوایە‌تی بۆ بازرگانی ئاسانترده‌كات، ئه‌وه مسۆگەر ده‌كاته‌وه، كه فەرمانڕەوایە‌تی وه‌كو بەکرێگیراویان بمێنێته‌وه، تاكو كاراییان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ڕامیاریی، هه‌بێت. بۆ نموونه ، مێزگردی ئەوروپاthe European Round Table (ERT) دەستەبژێرێکی گروپی لۆبیگەرانە کە له بەڕێوەبەران و به‌ڕێوه‌به‌ره گه‌وره‌كانی (chairmen or chief executives ) كۆمپانییه فره‌نه‌ته‌وه‌ییه گه‌وره‌كانن، كه به زۆری له ئه‌وروپادان …. و 11 له 20 گه‌وره كۆمپانیای ئه‌وروپی پێكدەهێنن، كه سه‌رجه‌می فرۆشیاریی نێوانیان له ساڵی 1991دا … له 500 ملیار دۆلار تێپه‌ڕیوه ….ئه‌مه‌ش نزیكه‌ی له %60 ی به‌رهه‌می پیشه‌سازی ئه‌وروپا بووه، ” ئه‌م بڕه‌ش به‌زۆری له ئه‌وروپادا به‌كاربراوه. هه‌ر وه‌كو 2 توێژه‌ره‌وه لێکۆڵینەوەی تێبینییه‌كانی ئه‌م گروپه‌یان، ERT ” كردووه ئه‌مانه له لۆبیكردندا، پرۆفێشنا‌ڵن …. هه‌ر به‌و هۆیه‌ش گه‌لێك له پێشنیاره‌كانی ERT و ‘ سه‌رنجیان’ له باسكردن و تێگەیشتنیاندا، كه له‌نێو دۆكۆمێنته‌كانی لوتكه‌ی كۆمیسۆندا، هاتوون، ناڕۆشنن “. ERT ” داوای ئه‌وه ده‌كات، كه بازاڕی كار ده‌بێت زۆر نه‌رمونیانتر بێت ، پێ له‌سه‌ر گونجاوی زیاتر له كاتژمێرەکانی كار، گرێبەسته وەرزیی و کاتییه‌كان، دابەشکاریی و کارگۆڕینەوە (Share) و نیوەكاركردن ( پارت- تایم) داده‌گرێت. له دیسه‌مبه‌ری ساڵی 1993 دا 7 ساڵ پاش ئه‌وه‌ی كه ERT پێشنیارەکەی خۆی كرد و [ پاش ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كان له‌سه‌ر پەیمانی ماستریخت Maastricht ڕێككه‌وتن و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بەشی كۆمه‌ڵایه‌تی ” Social Chapter “]یش، كۆمیسۆنی ئه‌وروپی دۆكۆمێنتێكی سپی … بڵاوكرده‌وه [ پێشنیاری] ئه‌وه‌ی ده‌كرد، كه بازاڕه‌كانی كار له ئه‌وروپادا زیاتر نه‌رمونیانیان هه‌بێت .” [Doherty and Hoedeman, “Knights of the Road,” New Statesman , 4/11/94, p. 27]
قسه‌كردنی ئێستا له‌سه‌ر جیهانگیریی ڕێککەوتنامەی بازرگانیی ئازادی باکووری ئەمەریکا NAFTA (North American Free Trade Agreement ) و تاكبازاڕی ئه‌وروپی، ئه‌وه نیشانده‌دات و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه ده‌كاته‌وه، كه گه‌شه‌كردنی ده‌وڵه‌ت به ڕێگه‌یه‌كی قه‌دبڕ دوای گەشەکردنی ئابووریی بكه‌وێت، تاكو به‌ئاسانی ئاوا بكات، لەتەك بره‌وی گۆڕانكارییه‌كانی كۆمپانییه زه‌به‌لاحه‌كان و بازاره دراوییەكانی جیهاندا، بڕوات. سنووره‌كانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له ڕووی ئابوورییه‌وه به ده‌ردێك چوون، كه فه‌رامۆش بكرێن، یا نه‌مێنێن. وه‌كو چۆن كۆمپانییەكان گه‌وره‌بوون و خۆیان له فره‌نه‌ته‌وە و فره‌ده‌وڵه‌تیدا گرتۆته‌وه، ئاواش به به‌رزی شاخێك فشار بۆ ده‌وڵه‌ته‌كانیش دروستبووه، كه دوای بكه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕه‌كانیان له‌مپه‌ڕ و ئه‌وپه‌ڕی “نه‌ته‌وه‌كاندا”، بە پێكهێنانی ڕێككەوتن له‌نێوان چه‌ند ده‌وڵه‌تێك و دروستكردنی یه‌كێتییه‌كان، فراوانتر بكه‌ن.
وه‌كو نائوم چۆمسكی تێبینیكرده‌وه، G7 ( گروپی وڵاتانی 7) ، سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ، بانکی جیهانی و .. هتد، كە لە ڕاستیدا ئەمانە به‌كرده‌وه “دەزگەیهكی فرەنەتەوەیی فەرمانڕەوایی جیهانین و دەزگەیهكی ده‌وڵه‌تین و سنووری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی‌یان به‌زاندووه، به‌فراوانی خزمه‌تی سەرانی دیکە ده‌كه‌ن [ تاكو خزمەتی خەڵكی]، هه‌روه‌كو چۆن دەسەڵاتی ده‌وڵه‌ت بەئاسایی دەیكات. ئا له‌م باره‌دا ده‌بینیت، كه چۆن گه‌شه‌كردنی كۆمپانییە سەروونەتەوەییەکان لەم بارەدا پاوانی دارایی و به‌شه خزمه‌تگوزارییه‌كان و بەرهەمهێنان و میدیا و ڕاگه‌یاندن و پەیوەندییەکان، دەکەن. [Op. Cit., p. 179]
كاتێك كه فره‌نه‌ته‌وه‌یی گه‌شه‌ده‌كات و پێشده‌كه‌وێت، سنووری نەتەوەیی تێده‌په‌ڕێنێت، هاوكاتیش پێویست به گه‌شه‌كردنی چڕبوونه‌وه‌ی كۆنترۆڵی ڕامیارییه سه‌ره‌كییه‌كان و ئابوریی له ده‌وڵه‌تدا، ده‌كات. له‌وه‌ش زیاتر “به‌تایبه‌تی ڕاده‌ی په‌ره‌سه‌ندن و به‌نرخبوونی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كه لە سەرەوە باسكران، كه به‌كرده‌وه ڕۆڵی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌بینن، له هه‌بوونی خۆپارێزیی له كارایی و هوشیاریی جەماوەریی له‌سه‌ریان و شاردنه‌وه و به‌نهێنی كاركردنیان تاكو بتوانن بۆ دروستكردنی جیهانێك كار بكه‌ن، كه ملكه‌چ بێت و پێویستی بەوانە بێت، كه پاره ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ، لەتەك ‘ دامركاندنەوی خه‌ڵكی و خستنه‌وه شوێنی خۆیان ‘ ئه‌مه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه له دیمۆكراسی” [Chomsky, Op. Cit. , p. 178].
دیاره ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، كه سه‌رمایه‌داره‌كان حه‌زیان به نێوەندگه‌رایی له هه‌موو شتێك‌دا هه‌بێت. زۆر جار، به‌تایبه‌تی له كاروباره كۆمەڵایەتیییه‌كاندا، چه‌شنێك له نانێوەندگه‌رایی حه‌زپێده‌كرێت، ( وه‌كو: ده‌سه‌ڵاتدان به بیرۆكراته خۆجێییه‌كان) تاكو بازرگانی كۆنترۆڵی به‌سه‌ریاندا هه‌بێت، به‌شكردنی كۆنترۆڵ له شوێنه خۆجێییه‌كاندا، هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی كۆمپانییە هه‌ره گه‌وره‌كان، کۆمپانییەکانی سەرمایەگوزاری و هیدیکەی لەو جۆرە، تاكو ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر شاراوانییه خۆجێییه‌كاندا زیاتر ببێت، یا ئه‌و قه‌باره‌ی كه هه‌یه‌تی و كاراییه‌كه‌ی، زیاتر بێت. له‌مه‌ش گرنگتر، هه‌تا سەرمایەگوزارییەکی نێوەنجیش ده‌توانێت وه‌كو ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه، ناڕاسته‌وخۆ یا ڕاسته‌وخۆ لە كۆنترۆڵی ڕامیارییه خۆجێییه‌كان و بەگژداكردنی به‌شێك له هێزی كار دژی ئه‌وانی دیکە، بەشداربی بكات. ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌توانێت ئەوە مسۆگەربکات کە ” ئازادی” پارێزراوه، دیاره ئازادی ئه‌وان.
گرنگ نیییه چ ده‌سته‌یه‌ك له بیرۆكراته‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن، چونكه پێویستی به نێوەندگه‌رایی ده‌سه‌ڵاتی كۆمەڵایەتی هەیە، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه دانیشتووان په‌راوێزده‌خرێن، ئه‌مه له سه‌ره‌تادا بۆ چینی بازرگان گرنگه. دیسانه‌وه گرنگە ئه‌وه‌ش لەبیرنەکرێت، كه نەیاریی سه‌رمایه‌داری به ” فەرمانڕەوایە‌تی گه‌وره”، زۆرجار كێشه‌ی داراییه، كه ده‌وڵه‌ت به‌شێك له‌و زیاده كۆمەڵایەتییه، به ده‌می خه‌ڵكییه‌وه ده‌كات. به‌مه‌ش ئەو به‌شه‌ی كه له بازاڕدا بۆ دابه‌شكردنی به‌سه‌ر نێوەندە جیا جیاکانی کێبڕکێی سه‌رمایه‌دا، دانراوە، كه‌میده‌كاته‌وه.
له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی كه بۆچی سه‌رمایاداران ” حكومه‌تی گه‌وره” ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه، به‌كاربردنی پاره‌یه له به‌رنامه كۆمەڵایەتیییه‌كاندا، كه بۆ سوودی هه‌ژاران و چینی كرێكاران نه‌خشه‌یكێشراوه، ئەركێکی ” ناڕەوایە” یه، كه به‌شێك له‌و زیادەیە كە ڕەنگە بۆ سەرمایە بڕوات، كه به ” فیڕۆ” ده‌درێت ( گه‌ر ئاوا نه‌بووایه خه‌ڵك كه‌متر بێچاره ده‌بوون و كه‌متر ئاره‌زووی كاركردن و به هه‌رزان كاركردنیان ده‌بوو). ئا لێره‌دا به‌رده‌وامی پاڵپێوه‌نان و هه‌وڵدانێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بچوككردنه‌وه‌ی ڕۆڵه “كلاسیكییه‌كه‌ی” ده‌وڵه‌ت، هه‌یه، وه‌كو پارێزه‌رێكی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی و سیسته‌مه‌كه، شتێكی دیکەی كه‌متر له‌م چه‌شنه. بێجگە له کینەدۆزی فریودەرانەی بەرامبەر ده‌وڵه‌تی خۆشگوزەرانی، كه ده‌سگرۆیی بێكاران و نه‌داران دەکات، سه‌رمایه‌داران كۆمه‌ككا‌رێكی پشت و په‌نادارن بۆ حكومه‌ت (هه‌روه‌هاش بۆ فۆرمێكی” له‌باری ” ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت وه‌كو خەرجكردنی پاره له به‌رگریدا)، كه ئه‌مه‌ش خۆی به‌ڵگه‌یه‌كه، كه هه‌میشه ده‌توانرێت پاره بۆ دروستكردنی زیندانی زیاتر و ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ ده‌ره‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی چینی فه‌رمانڕه‌وا و پێشه‌وه‌چوونیان په‌یدابكرێت، هاوكاتیش ڕامیاران ده‌كوڕوزێنه‌وه و ده‌ڵێن بۆ دەستگیرۆیی خوێندکاران و بۆ چاودێریی ته‌ندروستی گشتی و به‌ته‌نگه‌وه هاتنیان، یا بیمه بۆ هه‌ژاران، لە خەزێنەدا ” پاره نییه”.
نێوەندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت، پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه ” بەو ڕادەیەی کە بنەماکانی یەکسانی له ده‌ستووره ڕامیارییەكاندا بەرجەستە بوون، ئەوە بۆرجوازییە کە فەرمانڕەوایەتیدەکات و ئەوە خەڵكە بە كرێكاران و جوتیارانیشەوە، كه ملكه‌چی یاساگەلێک دەب‌ن، کە له‌لایه‌ن بورجوازییه‌وه، دانراون”. کە بورجوازی ” له ڕاستیدا ئەوە مافی خۆیان نییه، كه بەرتەریی فه‌رمانڕه‌واییان، پێدراوه” كه له‌م باره‌شدا ” یه‌كسانی ڕامیاریی ….. تەنیا خەیاڵێکی خۆشباوەڕانە و درۆیه‌كی بێپەردەیە.” زۆر ده‌خایه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌وه بهێنرێت، كه ده‌وڵه‌مه‌ندان ” تا هەنووکەش له خه‌ڵكی جیاكراونه‌ته‌وه و بەپێی هەل و مەرجی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییان” ده‌توانن ” مافی دەربڕینی بۆچوونیان له فەرمانڕەوایە‌تی و یاساكاندا هه‌بێت، هه‌روه‌ها لە بەرامبەر هه‌ست و بیرۆکە و ویست و ئاره‌زووەکانی خه‌ڵكیشدا. ” هیچ شیاوی سه‌رسوڕمان نییه، كه ده‌بینین ” له ڕۆڵ و یاساكاندا و هه‌روه‌ها لە بەڕێوەبردنی حكومه‌تیشدا، بۆرجوازی به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی و سروشتی خۆی ده‌ڕوات، بێئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك له‌به‌رچاو بگرێت” كه‌چی له سات و كاتی ” ڕۆژانی هه‌ڵبژاردندا هه‌تا ئه‌و بورجوازیانه‌شی كه شانازی به‌خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن و خۆیان به شکۆدار ده‌زانن، ته‌ماحێكی ڕامیاریانه‌یان هەیە، دەكرێت بەرەو دادگە، ڕاپێچبکرێن… سەروەریی خەڵك.. ” بەڵام له ڕۆژی پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، هه‌موو كه‌سێك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر كاروباری خۆی ” و ڕامیاره‌كانیش دەستڕۆییەکی ڕەهایان پێدەدرێت، تاكو به‌ناوی گەلەوە فه‌رمانره‌وایی بكه‌ن، بەناوی ئەوانەوە گوایه نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كه‌ن” [Bakunin, The Political Philosophy of Bakunin , p. 218 and p. 219]
*******************************************
بۆ خوێندنەوەی بەشەكانی پێشوو، كرتە لەسەر ئەم بەستەرانەی خوارەوە بكە
بەشی B.2
بەشی B.2.1
بەشی B.2.2
بەشی B.2.3
بەشی B.2.4
بۆ خوێندنەوەی بابەتی دیكە بە كوردی سەردانی ئەم بەستەرە بكە
سەرچاوەی دەقە ئینگلیزییەكە
من ناچم بۆ ده‌نگدان، ئه‌ی تۆ؟
سه‌لام عارف
١٦ی سێپتەمبەری ٢٠١٣
چه‌ند که‌س بێکار و برسیتر کران ؟ چه‌ند که‌س ده‌ربه‌ده‌ری وڵاتان کران ؟ چه‌ند مێینە به گوێزانی ژه‌نگاوی خه‌ته‌نه کران ؟ چه‌ندیش به‌ردباران و تیڕۆرکران ؟ چه‌ند ئه‌ندامی مافیای پارت و بنه‌ماڵه ده‌وڵه‌تمه‌ندکران ؟ چه‌ند پله‌وپایه و ئیمتیاز خه‌ڵاتکران ؟ چه‌ند زەوی و ئاو داگیر کران ؟ چه‌ند ماڵ بێ‌ئاو و کاره‌با کران ؟ باوکی چه‌ند مناڵ تیرۆرکران؟ چه‌ند (سه‌رده‌شت) و (سۆران) تیرۆرکران ؟ چه‌ند ڕۆژنامه و نووسه‌ری خۆفرۆش کڕدران ؟ چه‌ند ناوچه بۆ فیدراڵی دەسەڵاتداران و کورسی سه‌روه‌ری وازلێهێنران ؟ چه‌ند سێ ده‌وامی خوێندگاکان دروسکران ؟ چه‌ند مزگه‌وت دروستکران ؟ چه‌ند هاونیشمانی به ئه‌نفاکردن دران ؟ جه‌رگی چه‌ند دایك سوتێنران ؟ چه‌ند شایی و سەیرانی خه‌ڵکی کرانه قوزه‌ڵقورت ؟ چه‌ندە چڵکاوخۆری بۆ ئه‌م ده‌وڵه‌ت و ئه‌و ده‌وڵه‌تکرا ؟ چه‌ند ئاوەزی داهێنه‌ر شێوێنران ؟ چه‌ند ده‌ستی دروستکار گەوجکران ؟ چه‌ندە سامانی کۆمه‌ڵایه‌تیی دزرا ؟ چه‌ند داوێن و ده‌ست و دەمپیس خوڵقێنران و کرانه ئۆپۆزیسێون ؟ چه‌ند ئاژه‌ڵ کرانه قوربانی بەدەسەڵاتگەییشتن و تەندروستی مشه‌خۆران؟ چه‌ند سكاڵای هاونیشتمانان فڕێدرانە سەبەتەی زبڵ، چه‌ندە ژینگه ژه‌هراوی و وێرانکرا ؟
گه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم زیاتر له سێ سه‌ده‌یه له دونیادا هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت، كەچی هیچ شتێك نه‌گۆڕا، گه‌ر هه‌ڵبژاردن شتێکی بگۆڕایه، ئەوا ھەنووكە سەردەمێك بوو، لەبەر پاراستنی بەرژەوەندی سەرمایەداران و سەروەران قه‌ده‌خه ده‌کرا !
ئه‌وی ڕاستیبێت، من ئاوا هه‌ڵبژاردن ده‌بینم، که کوتومت له‌وه ده‌چێت، (مه‌ڕ)ێك لە جه‌ژنی قووربانیدا ده‌نگ بە قەسابێك بدات، یان (قه‌ل)ێك ده‌نگ به جه‌ژنی نۆئیل و سه‌ری ساڵ بدات، ئیدی هه‌ڵبژاردنی چی و ته‌ڕه‌ماشی چی؟ من وه‌ك مامۆستا (گۆران) هاوارده‌که‌م، “حكومه‌ت نامانه‌وێت ئینتخاباتت” ئه‌ی تۆ؟
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن گه‌وره‌ترین درۆیه‌که له مێژوودا، كه له بەرامبەر خه‌ڵكانی ئاسایی بێده‌سه‌ڵات ئەنجامدراوە
زاهیر باهیر/ له‌نده‌ن/ 17/09/2013
ئه‌وه‌ته‌ی مێژووی ململانێی چینایه‌تی سه‌ریهه‌ڵداوه، له‌و كاته‌وه‌ی كه توێژاڵی ده‌سته‌بژێر و چینی سه‌روه‌ر خوڵقاوه، له‌و سه‌رده‌مه‌وه‌ی كه سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی، جا ئیدی له هه‌ر شێوە‌یه‌كیدا بووبێت سه‌پێنراوه ، هه‌رچییه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌م ده‌سته و چینه داپڵۆسێنه‌رانه‌وه بۆ سه‌ركوتكردنی فه‌رمانپێكراوان و له خشته‌بردنیان كرابێت، ئه‌وه‌نده‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له مێژوودا، كارایی خۆی بۆ ماوه‌یه‌كی ئاوا دوورودرێژ له‌سه‌ریان، دانه‌ناوه. تا ئێستاش وه‌كو چه‌كێكی كۆمه‌ڵكوژ له‌لایه‌ن سه‌روه‌ران و ده‌سته‌بژێره‌وه، چه‌كێكی خۆكوژیش له‌لایه‌ن بێده‌سه‌ڵاتانه‌وه، له گه‌لێك شوێنی ئه‌م جیهانه‌دا به‌كارده‌برێت.
مێژووی ڕه‌شی گه‌مه‌ی هه‌ڵبژارندن له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م جیهانه‌دا به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا و خۆراوا و وڵاتانی دیكەی گه‌شه‌كردوو، نه‌وه یه‌ك به‌دووایه‌كه‌كان گه‌ر ژیان مۆڵه‌تی دابێتن، لایەنیكه‌م نۆ تا ده جارێك بینیوویانه و چه‌ندجارێكیش خۆیان له‌م یارییه‌دا به‌شدارییانكردووە، كه گوایه ئه‌مه ته‌نها ڕێگەیه‌كه و ڕێگەیه‌كی مه‌ده‌نیانه و ئاشتیانه‌یه، ڕێگه‌یه‌كه كه خه‌ڵكی مافی خه‌ڵكانی دیكه ده‌بینێت و ده‌ناسێت، كه ئیدی له‌وێوه گۆڕانكارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له‌ژێر “فه‌رمانڕه‌وایی گه‌ل بۆ گه‌ل” دا ، سه‌رچاوه ده‌گرن.
ده‌ردی كوشنده‌ی ئه‌م خۆره‌یه، ئه‌م چه‌كی خۆكوژییه، ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك زیاتره له سایەی ڕامیاره‌كان [سیاسییەكان] و نوێنه‌ران و كۆمه‌كارانی لیبراڵ و ئابووری لیبراڵ و بازاڕی ئازاد‌دا وه‌كو خه‌ڵاتێك ، له‌لایه‌ن ئه‌مانه‌وه به هه‌ندێك وڵات كه له ڕێگه‌ی میلیته‌رییه‌وه یا ئابورییه‌وه به پاڵپشتی كۆمپانیا و ده‌زگه دراوییه‌كانیانه‌وه، داگیریانكردوون، دراوه . له‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌شدا عێراقه و له‌نێو عێراقیشدا كوردستانه.
هات و هاواری هه‌ڵبژاردن و شه‌ڕه‌په‌ڕۆو شه‌ڕه‌ده‌ست و هه‌تا شه‌ڕه‌چه‌كیش، ئه‌مڕۆ له كوردستاندا، هه‌موو هاووڵاتییه‌كی له‌م پرۆسه شوومه به ئاگاهێناوه‌ته‌وه. ڕێكلامه‌ی یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان و ئیسلامییه‌كان و زیاتر له 30 پارت و ڕێكخراوی دیكە، به‌ڵێنی فشه و پێشبینیكردنی باشتری ژیانی ڕه‌شه‌خه‌ڵكه‌كه و بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی و گه‌لێكی تر له‌وانه، له‌كاتی گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات لای هه‌ر كامێكیان، گوێی هه‌مووانی پڕكردووه و ئومێدەواری كردوون، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن گۆڕان و ئیسلامییكانه‌وه، ئه‌مه له كاتێكدا كه ئه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌كیان ده‌یانه‌وێت، ته‌نها ئاڵوگۆڕكردنی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیارییه [سیاسییە] نه‌ك سیسته‌مه‌كه، گۆڕینی ده‌م و چاوه‌كان و پڕكردنی گیرفانی تاكه جیا جیاكانه، نه‌ك گۆڕینی ژیانی خه‌ڵكه ئاساییه‌كه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه گۆڕانكارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان نه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌واندا ده‌كرێن و نه له سه‌ره‌وه‌ش دەتوانرێت بكرێن، به‌ڵام له‌تەك ئه‌وه‌شدا هیچكام له‌م لایه‌نانه به‌رنامه‌یه‌كی ئاوایان پێنییه، كه به‌ژیانی خه‌ڵكییه‌وه، په‌یوه‌ستبێت ، ئیدی له‌وه‌ی گه‌ڕێ كه بۆیانده‌كرێت، یا خۆیان وته‌نی بۆیانده‌گۆڕدرێت.
ئیمه‌ی ده‌نگده‌ر هه‌رگیز نابێت بڕوا به ڕامیاره‌كان بكه‌ین، چونكه ئه‌وان ته‌نها به ته‌نها دوای به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان و خێزانه‌كانیان ده‌كه‌ون، ئه‌وان درۆزن و ساخته‌چی و ڕامكارن [سیاسه‌تبازن]. من ئێستاش پاش 50 ساڵ، ھێشتاكە ده‌نگی هه‌ندێك له پیره‌كانی هاوته‌مه‌نی باپیره‌م، له گوێم‌دا ده‌زرنگێته‌وه، كه له كوێره دێیه‌كدا ده‌ژیاین، ئەگه‌ر باسی كەسێكی ساخته‌چی و فێڵبازیان بكردایه، ده‌یانوت “به‌خوا سیاسه‌تبازه ! ”.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش، ئێمه له پرۆسه‌ی دیمۆكراسی پارلەمانییدا، به‌باشی ده‌یبینین هه‌ر كه‌س جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات بگرێته‌ده‌ست، نه‌ك هه‌ر له كوردستاندا، به‌ڵكو له هه‌موو جیهانیشدا، ناتوانێت گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تی، له ڕێگەی هه‌ڵبژاردنه‌وه بكات، بۆیه هه‌ر كه‌سێك و هه‌ر پارتێك له‌و پله‌و پایه‌یه‌دا بێت، ناتوانێت له بازنه‌ی وابه‌سته‌یی بۆ بازاڕی ئازاد، بۆ ڕامیاری [سیاسه‌تی] نیو-لیبراڵ و كۆمپانییه گه‌وره‌كان و بانكه‌كان و ده‌زگه دراوییه‌كانی سه‌رده‌م، ده‌ربچێت، كه له ئێستا‌دا له هه‌موو كونجێكی ئه‌م دونیایه‌دا به‌ئاشكرا دیاره ڕامیارییە‌كانیان شكستیانهێناوه و جگه له بێكاری و هه‌ژاری و نه‌بوونی و بێخانووبه‌ره‌یی و وێرانكردنی ژینگه و جه‌نگ و كوشتوبڕ، نه‌ك هه‌ر مرۆڤ، به‌ڵكو له‌نێوبردنی ئاژه‌ڵ و ته‌واوی گیانله‌به‌رانیش و زۆری دیكە له‌مانه، زیاتر شتێكی دیكه‌ی بەرھەمنه‌هێناوه.
جێگەی به‌زه‌یی و داخه، كه خه‌ڵكانی چه‌وساوه و زه‌حمه‌تكێش، له كوردستانێكدا، له گه‌نده‌ڵستانێكدا، له وڵاتێكدا كه نه‌ك خۆیان ئه‌زموونێكی چه‌ند ساڵه‌ی مێژووی ڕه‌شی ئه‌م گه‌مه ڕامیارییه‌یان هه‌یه، بگره خه‌ڵكانێكی زۆریش له نێویاندا ئەزموونی وڵاتانی دیكەشیان، به‌تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌م گه‌مه و كایه‌یان به ئێمه ناساندوه و هه‌نارده كردووه، بینیوه. ته‌نها به تێڕامانێكی كه‌م له مێژووی چه‌ند ساڵێكی ئه‌و پرۆسه شوومه له وڵاتانی خۆراوا و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكەی گه‌شه‌كردوودا، ده‌بینرێت، گؤرانكارییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌كردووه، ئیدی ده‌بێت چۆن له كوردستان و شوێنه‌كانی دیكەدا چاوەڕوانیمان ھەبێت ئه‌و گۆڕانكارییه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت، له كاتێكدا كه بنەڕەتی پرۆسه‌كه له‌و وڵاتانه‌ی كه به‌رهه‌میان هێناوه و بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژه به‌كاریده‌هێنن، شتێكی ئاوای نه‌گۆڕییه‌وه، ئه‌ی ئێستا چۆن كۆپییه‌كی خراپی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌توانێت له كوردستانێكی وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌یبینین، كاربكات و شتێك بگۆڕێت؟!!! به ڕاستی جێگەی سه‌رسوڕمانه !!!!.
دیاره ئه‌مه‌ش كه من سه‌باره‌ت به پرسی هه‌ڵبژاردن ده‌یڵێم، خه‌ڵكانێك هه‌ن له تاك و له‌لایه‌ن و ڕێكخراو و پارته ڕامیارییە‌كان ده‌یڵێن و نه‌ك هه‌ر بایكۆتی ئه‌م پرۆسه‌یه‌شیانكردوه، به‌ڵكو داواش له هاووڵاتیان ده‌كه‌ن، كه ئه‌وانیش بایكۆتی بكه‌ن. بایكۆت و ڕێكلامه له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیییه‌كاندا و كه‌مپه‌ینی گه‌وره‌ی ‘نا’ بۆ هه‌ڵبژاردن كارێكی له‌به‌رچاوه و بووه‌ته ڕێڕه‌وێك و شه‌پۆلێك له جه‌ره‌یانی خودی پرسی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگداندا.
بێگومان بایكۆتكردن و كه‌مپه‌ینی بایكۆتكردن جێگەی دڵخۆشییه و لای من دەربڕی چوونه‌پێشه‌وه‌ی هوشیاری و بۆچوونی خه‌ڵك و تێگه‌یشتنیانه له‌م ساڵانه‌ی دوواییدا، دەربارەی ئەو پرۆسه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانهیە. ئه‌م پێشه‌وه‌چوونه‌ش به ئاشكرا ده‌بیبین به به‌راوردكردن به هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشتر، كه ئه‌وانه‌مان له‌گه‌ڵ بایكۆتی هه‌ڵبژاردندا بووین ، كه‌مینەیەكی زۆر زۆر كەم بووین.
له‌م بایكۆتكردنه‌دا كۆمه‌ڵێكیش له خه‌ڵك هه‌م وه‌ك تاك و هه‌م وه‌كو ڕێكخراو و پارت به‌تایبه‌ت هه‌ندێك له چه‌په‌كان، ده‌بینین، كه له ڕوانگه‌ی ناپاكیی [نا نەزیھی] خودی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه، به‌شداریناكه‌ن، گوایه به‌شداریكردنێكی ئاوا له كوردستاندا دادپەروەرانە ئەنجامنادرێت و پڕ ده‌بێت له ساخته به هه‌موو چه‌شنه‌كانییه‌وه، بۆیه، به قه‌ولی ئه‌وان، هه‌رچی بكرێت پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه، پاك و ڕەوا [شەرعی] نابێت، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش ئه‌وان له هه‌ڵبژاردن بەشداریناكەن و ده‌كشێنە و بایكۆتیده‌كه‌ن.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌م خه‌ڵك و لایه‌نانه، جێگەی داخێكی زۆره، چونكه ئه‌وان ئه‌وه نابینین كه خودی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ساخته‌یه، فێڵێكی ئاشكرایه و بۆ له‌باربردن و خاوكردنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی داهێنراوه، ئیدی گرنگ نییه، كه له هه‌ڵبژاردندا دزی و ساخته هه‌بێت یا نه‌بێت، بكرێت یا نه‌كرێت. پرۆسه‌ی هه‌ڵبژارندن و ده‌نگدان داوێكه، ته‌ڵه‌یه‌كه بۆ خه‌ڵكی، تاكو له‌جیاتی به‌كارهێنانی چالاكی ڕاسته‌وخۆ ، چالاكی ناراستەوخۆ [ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن] هه‌ڵبژێرن، له‌جیاتی نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌وخۆ، ڕەدووی سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تی په‌ڕلمانته‌ری بكه‌ون، لەجیاتی بڕواكردن به خۆیان و پشتگرتنی یه‌كتری، بڕوا بكه‌نه سه‌ر نوێنه‌ره‌كان و پشتی ئه‌وان بگرن، له‌جیاتی لاوازكردنی سیسته‌مه‌كه و به‌لاوه‌خستنی، به‌هێزیبكه‌ن و به‌رده‌وامی پێب‌د‌ین، لەجیاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه و شێواندنی پێكھاتەكەی ” نوێنەرایەتی ڕامیارەكان بۆ گه‌ل” ، كه له‌خشته‌بردنی گه‌له به‌ناوی خودی گەلەوە، به‌ڕێده‌كرێت، كاری ئێمه ده‌رخستنی ڕووی ڕاستینه‌ی سیسته‌مه‌كه و فریوكاریی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه و دروستی تێگه‌یشتنمانه له پێكھاتەی فه‌رمانڕه‌وایی گه‌ل بۆ گه‌ل واته خۆ به‌ڕێوه‌بردنی گەلیی.
فه‌رمانڕه‌وایی گه‌ل یا خۆبه‌ڕێوه‌بردنی گەلیی واتە هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خودی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی سەرووخەڵكی، پێكه‌وه‌ژیانه له‌نێو كۆمۆنێتییه‌كه‌دا، بڕیاردانه به هه‌ره‌وه‌زیانه و كاركردنی هه‌ره‌وه‌زیانه و ژیانی هه‌ره‌وه‌زیانه‌یه، كه له‌م جۆره ژیانه‌دا فه‌رمانڕه‌وایی، سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه ، خاوەندارێتی تایبەت، سیاسه‌تبازێتی، كاركردن بۆ به‌ئه‌نجامدانی سوود و قازانج له‌تەك هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه بێسووده بۆ خود و به‌های مرۆڤ، هه‌ر هه‌موویان، له‌نێوده‌چن. كه سه‌رجه‌می ئه‌وانه‌ش له‌سایەی هه‌موو چه‌شنه فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه‌كی سەرووخەڵكیدا، هه‌موو جۆره نوێنه‌رایه‌تییه‌كدا، ھەموو جۆره په‌ڕله‌مانتارییه‌كدا، نه‌ك هه‌ر له‌نێو ناچن، به‌ڵكو له گه‌شه‌و بره‌ویشدا ده‌بن.
بەكورتی، تێگه‌یشتنی ئێمه سۆشیالیسته ئازادیخوازه‌كان بۆ پرسی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان، ئه‌مه‌یه و له‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌ره‌وه بایكۆت و دژایه‌تی هه‌ڵبژارندن ده‌كه‌ین، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له جیهاندا به گشتی و له كوردستانیشدا به‌تایبه‌تی، ساخته‌یه و له پاكی و ڕەوایییه‌وه دووره.
ڕێنیشاندەری بابەتەکان
www.facebook.com/anarkistan.net ***** sekoy-anarkistani-kurdiy-zman@riseup.net ***** https://i-f-a.org
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.