ئەرشیفەکانى هاوپۆل: كوردی – Kurdi

بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان

دوای دروستکردنی یه‌کینه‌کانی گه‌ل له‌ شه‌نگال و هاتنه‌ کایه‌ی بارودۆخێکی نوێوه‌، ئیدی وه‌ختی ئه‌وه‌ هاتووه‌ که دانیشتوانی شه‌نگال‌ خۆیان خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن.

دوای دروستکردنی یه‌کینه‌کانی گه‌ل له‌ شه‌نگال و هاتنه‌ کایه‌ی بارودۆخێکی نوێوه‌، ئیدی وه‌ختی ئه‌وه‌ هاتووه‌ که دانیشتوانی شه‌نگال‌ خۆیان خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن.

 زاهیر باهیر- له‌نده‌ن

20/08/2014

پێش ئه‌وه‌ی بچمه‌ کرۆکی مه‌سه‌له‌که‌وه‌، ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ بڵێم که‌ ئه‌مه‌ی ڕویدا ، واته‌ هاتنی داعش و بوونی کوردستان به‌ مه‌یدانی لابه‌لاکردنه‌وه‌ی جه‌نگی جیهاده‌ییه‌کان و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی شام و عێراق، که‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ ‌ فشارێکی گه‌وره‌ی خستۆته‌ ‌ سه‌ر ‌ هه‌رێمی کوردستان، پێنج حه‌قیقه‌تی بۆ هه‌موومان، ده‌رخست و چه‌سپان :

یه‌که‌م: هه‌میشه‌ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕو تێوه‌ئاڵانی هاووڵاتیان و زروفه‌ ناهه‌موارییه‌کانی دیکه‌ که‌ جه‌نگ به‌دووی خۆ یدا دههێنێت ، ده‌بێته‌ هۆی ده‌رکه‌وتنی کۆمه‌ڵێك دیارده‌ که‌ له‌ سه‌رده‌می ئاشتی و تێروپڕیدا یا نابینرێن یا به‌ ده‌گمه‌ن هه‌نه‌. له‌مانه‌ش به‌تاڵه‌یی و سه‌رکه‌وتنی نرخی پێداویستیه‌کانی ژیان و نائارامی و دڵه‌ڕاوکێی دانیشتوان و ڕه‌وکردنیان و  وه‌ستانی بازاڕو ده‌رکه‌وتنی کاری ناشایسته‌ی وه‌کو دزی و ڕاووڕوت و توندووتیژی و له‌ هه‌مووشیان مه‌ترسیدارتر ده‌رکه‌وتنی هه‌ژموون و هه‌ست و نه‌ستی ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی و گیانی نه‌ژادپه‌رستی و قوتبوونه‌وه‌ی گروپی جیا جیای ڕاسیست و فاشست و دیکه‌ که‌ بینیمان و تا ئێستاش ده‌یانبینین.

دووهه‌م : داعش وه‌کو فکر و ئیمان و وه‌کو هێڕشی چه‌کدارانه‌ی، که‌ له‌ فتوحاته‌کانیدا ‌ نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی ئاینی ئیسلام ده‌کات ، به‌ڕای من دینی ئیسلامی وه‌کو پیاز پاكکرد و هیچ جۆره‌ ته‌فسیرێکی بۆ ته‌فسیرکه‌رانی ئێستا و داهاتووش نه‌هێڵایه‌وه‌ تاکو بتوانن جۆرێکی تر یا دیوێکی دیکه‌ی ئیسلاممان پێنیشان بده‌ن. داعیش ئه‌و ڕاستییه‌شیان دووباره‌ کرده‌وه‌ که‌ دینی ئیسلام ، ناتوانرێت و نابێت مۆدیره‌نایز بکرێت، واته‌ ڕێگای سێهه‌می نه‌هێڵاوه‌ته‌وه‌ ، که‌واته‌ ئیسلام یا نییه‌ یا ده‌بێت وه‌کو ئه‌وان بێت، ئیدی ئه‌وه‌ی که‌ باوه‌ڕی به‌مه‌ نییه‌ یا ئه‌وه‌تا له‌ ئیسلام که‌ سه‌رچاوه‌که‌ی قورئانه‌ و فه‌رمایشته‌کانی پێغه‌مبه‌ره‌، تێنه‌گه‌یشتوه‌ و نایه‌وێت تێبگات ، یاخوود ده‌یه‌وێت ئیسلام له‌ته‌ك به‌رژه‌وندییه‌کانیدا بگونجێنێت. ئه‌وانه‌شمان که‌ ده‌ڵێین وابییه‌، با ئاوڕێك له‌ مێژوی خوێناوی ئیسلام و بزوتنه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئایه‌ته‌ شه‌ڕينگێزه‌کانی ناو خودی قورئان، بده‌ینه‌وه‌، که‌ داعش شتێکی نه‌کردووه‌ که‌ له‌سه‌رده‌می موحه‌مه‌دی په‌یامبه‌ر و جێنشینه‌کانیدا نه‌کرابێت. داعش ئیسلامی ته‌واوه‌ و پارێزه‌ری نه‌رێت و میراتی دینی ئیسلامه‌.   ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌ هه‌ر له‌وێ بووه‌ به‌ڵام داعش و گروپه‌ ئیسلامییه‌کانی دیکه‌ ، ‌هێنایانه‌وه‌ مه‌یدان و کردیانه‌ باس و خواسی سه‌رده‌م و ساغکردنه‌وه‌ی گرپه‌ به‌ناو میاندڕه‌وه‌ ئیسلامییه‌کانی دیکه ، که‌ ده‌بێت یا له‌مبه‌ر بن یا له‌و به‌ر ، ئیدی ناکرێت وه‌کو که‌ری ناو جۆگه‌ له‌ هه‌ردوو به‌ر بله‌وه‌ڕێن.

سێیه‌م: ده‌رکه‌وتنی تواناو هیزی به‌رگریی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کورد له‌ هه‌رێمدا، که‌ هێزێکی یه‌کگرتوو یه‌ك ئامانج و یه‌ك مه‌به‌ست نه‌بوون و ته‌ناته‌ت له‌م کاته‌ شپرزه‌و خه‌ته‌رناکه‌شدا نه‌یانتوانی خاوه‌نی یه‌ك په‌یام و یه‌ك سه‌رکرده‌و یه‌ك پلان بن . ئه‌مانه‌ش ده‌بنه‌ به‌شێك له‌ هۆکاره‌کانی سه‌رکه‌وتن یا براوه‌ی جه‌نگ یا دۆڕانی شه‌ڕ. گه‌ر شه‌فافیانه‌ قسه‌ بکه‌م ده‌ڵێم هێزی دۆڕاو و هێزی براوه‌ له‌ جه‌نگه‌که‌دا هه‌ر لایه‌نێك بێت له‌ کۆتاییدا هه‌ر ده‌ر ده‌که‌وێت، گه‌رچی به‌ڕای من دۆڕاوی سه‌ره‌کی، هه‌میشه‌ خودی ڕه‌شه‌خه‌ڵکه‌که‌یه‌ به‌ هه‌موو توێژاڵه‌کانییه‌وه‌ و هه‌ر ئه‌وانن که‌ باجه‌که‌ی ده‌ده‌ن.

هه‌ڵبه‌ته‌ ‌ من لێره‌دا زیاتر مه‌به‌ستم له‌ بردنه‌وه‌ و دۆڕانی ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئێستا له‌ نێو خودی هێزه‌ کوردییه‌کانی هه‌رێمه‌ که‌ هێزی سه‌ره‌کی هێزی یه‌کێتی و پارتییه‌، ده‌نا هه‌موومان یاخود لانی که‌ م ئه‌وانه‌مان که‌ ‌سیاسی نین ، ئه‌و ڕاستییه‌ ده‌زانین که‌ براوه‌ی یه‌که‌م له‌م جه‌نگه‌دا ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا و زلهێزه‌‌کانی دیکه‌یه‌ له‌گه‌ڵ کۆمپانیه‌ گه‌وره‌کانی فرۆشیاری ‌ که‌ره‌سه‌ی جه‌نگ و ته‌قه‌مه‌نی و چه‌کن و له‌شانی ئه‌وانیشه‌وه‌ کۆمپانییه‌کانی دیکه‌یه‌ که‌ دوای وێرانکردن ئه‌وان ئاماده‌یی خۆیان، وه‌کو ئه‌وه‌ی که‌ خێری خۆیانمان پێبکه‌ن، بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی، ده‌رده‌بڕن.

گه‌رچی تاکو ئێستا لای من سه‌ره‌نجامی ئه‌م گه‌مه‌یه‌ش‌ وه‌کو گه‌مه‌ی دروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی ، دیارنییه‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌م‌ لاڕوونه‌ که‌ دۆڕاوی یه‌که‌م هه‌م وه‌کو سیاسه‌ت و هه‌م وه‌کو هێز ی چه‌کداری پارتی-یه‌ .   به‌ڕای من هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دروستبوونی هه‌رێمه‌وه‌ زۆربه‌ی زۆری ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن ئه‌وه‌وه‌ (هه‌رێـم) ‌ که‌ پارتی هه‌میشه‌ ده‌سه‌ڵاتی باڵا ‌بووه تیایدا ، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستان نه‌بووه‌ و هه‌ندێکیش له‌و سیاسه‌تانه‌ ته‌نانه‌ت له‌ قازانجی خوودی پارتی و سه‌رۆکی هه‌رێم و خێزانه‌که‌شی نه‌بوون‌ – دیاره‌ من مه‌به‌ستم قازانجی پاره‌ و پله‌ و پایه‌ نییه‌-   ده‌توانم لیستێکی درێژ بخه‌مه‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی ئه‌م وتاره‌ ، به‌ڵام هه‌ره‌ دیار و ئاشکراکانیان : په‌یوه‌ندی کۆنی پارتی به‌ ئێران و په‌نابردن بۆ سه‌دام له‌ ئابی ساڵی 1996 و په‌یوه‌ندی سه‌ر و ماڵی له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌ یه‌کبه‌دوایه‌که‌کانی تورکیاو کرد‌نه‌ قوربانی به‌ژه‌وندییه‌کانی کوردانی دانیشتوانی هه‌رێم و تورکیا و سوریا له‌ پێناو ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خێزانی خۆیاندا، شه‌ڕ و جه‌نگ له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌و هاوکاریکردنی له‌گه‌ڵ تورکیادا بۆ ئه‌م کاره ‌و هه‌بوونی سه‌ربازگه‌ و بنکه‌ و هێزی سه‌ربازی ڕژێمی توکیا له‌به‌رلوتیاندا و   لێدانی خه‌نده‌قی شه‌رمه‌زاری و ئابلوقه‌دانی کوردستانی ڕۆژاوا و فرۆشتنی نه‌وتی ڕه‌ش له‌ بازاڕی ڕه‌ش و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێکی میدیایی و قسه‌ و هێڕش دژ به‌ حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی، که‌ بووه‌ هۆی ڕاگرتنی موچه‌ی کارمه‌ندان و مامۆستایان و سه‌رجه‌می فه‌رمانبه‌ران و کرێکاران که‌ له‌ به‌شه خزمه‌تگوزارییه‌ ‌ جیاجیاکاندا کارده‌که‌ن. هه‌روه‌ها گه‌مه‌ی دروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی و پرسی ڕڕیفرۆنده‌م. دواتیری ژاراوایشی ده‌ست تێکه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ تورکیا و قه‌ته‌ر ، له‌ هێنانی داعشی دڕنده‌ بۆ سه‌ر موسڵ و دواتر یش هاتنیان به‌ره‌و که‌رکوك و هه‌ولێر ، که‌له‌م پرۆسه‌یدا به‌ هه‌زاره‌ها که‌س له‌ ئێزیدییه‌کان و مه‌سیحییه‌کان و تیره‌ کورد و عه‌ره‌به‌کانی ئه‌و ناوچانه‌‌ ، تیاداچوون و به‌ سه‌ده‌ها هه‌زاری دیکه‌ش ته‌نها سه‌ری خۆیانیان بۆ ده‌رکرا. ئێستاش ده‌ست تێكه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژاو و کۆمپانییه‌ چه‌کفرۆشه‌کاندا، بۆ درێژه‌پێدانی ئه‌و جه‌نگه‌ به‌ گردکردنه‌وه‌ و یه‌ککه‌وتنی هه‌موو جیهادییه‌کانی دونیا و خولقادننی دژایه‌تی و کینه‌دۆزی نێوان کورد و عه‌رب و کورد وهه‌موو سونه‌ی دونیا، له‌ مه‌یدانیێکی خاپورکراوی ده‌ستی جه‌نگی زیاتر له‌ نیو سه‌ده‌، که‌ دیسانه‌وه‌ باجده‌ره‌کانی هه‌ر ده‌بێت خه‌ڵکانی ئاسایی و هه‌ژارانی کوردستان بن. ئه‌مانه‌ چه‌ند سیاسه‌تێکی نێو لیستێکی بێ کۆتایی سیاسه‌ته‌ تێشکاو و هه‌ڵوێسته‌ خراپه‌کانی پارتی و بارزانیین.

لای من هه‌موو ئه‌مانه‌ نوشست و نیسکۆن بۆ پارتی و سه‌رۆکی هه‌رێم و سیاسه‌ته‌کانی ، ‌ باوه‌ڕیش ناکه‌م ه‌یچ ئاوه‌زدارێک، له‌گه‌لیاندا بێته‌وه‌. ئا له‌م بارودۆخه‌شدا گه‌ر ئێمه‌ی کورد ئه‌م سیاسه‌تانه‌ له‌بیر بکه‌ین و سه‌رکردایه‌تی و سه‌رۆکێتی ئه‌وانمان، چی دیکه‌ پێقه‌بوڵ بێت، یا ئه‌وه‌تا ئێمه‌ گه‌لێکی مردوین یا هه‌رگیز ئێمه‌ توانای بیرکردنه‌وه‌ و ده‌رس وه‌رگرتنمان له‌ نیسکۆکان و سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌کان و کارو ئه‌زموونی که‌سه‌ نادڵسۆزه‌کان، نییه ‌و پارتی له‌ دۆڕاوی سه‌رکییه‌وه‌ جارێکی دیکه‌ ده‌ژێنینه‌وه‌ و ده‌یکه‌ینه‌وه‌ به‌ شؤڕه‌سواری مێژوی سه‌رکه‌وتن و بردنه‌وه‌‌.

لێره‌دا پێویست ناکات که‌ باس له‌ ڕۆڵی حیزبی گۆڕان له‌ ڕوداوه‌کانی ئه‌م دوایه‌دا بکه‌م ، چونکه‌ ئه‌وان دۆڕاوی پله‌ی دووهه‌من و ئه‌و ڕاستییه‌یانه‌ی که‌ خه‌ڵکانی وه‌کو من ساڵه‌هایه‌کی دووروو ده‌ێژه له‌سه‌ریان ‌ وتومانه‌ و ده‌یڵێین. سه‌لمێندران، بۆ ئه‌مه‌ش مێژو له‌ ئاینده‌دا، ده‌بێت‌ مایه‌پوچی ئه‌وان باشتریش بسه‌لمێنێت.

چواره‌م: له‌م که‌ین و به‌ینه‌شدا، جارێکی دیکه‌ش ئه‌و ڕاستییه سه‌لمێنرایه‌وه‌ که‌ ڕاسته ‌ ڕۆڵی چه‌ک له‌ شه‌ڕدا گرنگه‌ ، به‌ڵام له‌وه‌ گرنگتر بیروباوه‌ڕه و خه‌ڵکانی شه‌ڕکه‌رن . گه‌ر ته‌ماشایه‌کی “جه‌نگاوه‌ره‌کانی پارتی” بکه‌ین به‌و هه‌موو چه‌کو که‌ره‌سه‌ی شه‌ڕه‌وه‌ که‌چی بۆ یه‌ك خوله‌ك خۆیان نه‌گرت. هاوکاتیش گه‌ر ته‌ماشای دووساڵ خۆڕاگرتنی جه‌نگاوه‌رانی ڕۆژاوا و په‌که‌که‌-ش بکه‌ین به‌ توانایه‌کی که‌م و چه‌کی کۆنه‌وه‌ له‌ته‌ك ئه‌و بارودۆخه‌ ئابورییه خراپه‌شی که‌ هه‌یانه‌ ، چۆن توانیویانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر تورکیا و هێزی ئه‌سه‌د و گروپه‌ تیرۆریسته‌کانیشدا، ‌ به‌رگری له‌ دانیشتوانی ئه‌و سێ کانتۆنه‌ بکه‌ن . دیسان ئه‌وه‌ش سه‌لمێنرا، ‌ گه‌ر به‌ هۆی ئه‌وانه‌وه‌ نه‌بوایه‌ نه‌ك هه‌ر ڕێگای سه‌نجار ‌ نه‌ده‌کرایه‌وه‌ بۆ ڕزگارکردنی لێقه‌وماوانی ئێزیدی، به‌ڵکو هه‌ولێرو شارۆچکه‌ و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ریشی ده‌که‌وتنه‌ باوه‌شی ڕه‌حمه‌تی داعشه‌وه‌.   ئه‌م ڕاستییه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌مانخاته‌ به‌رده‌م پرسیارگه‌لێکی وه‌کو : ئه‌گه‌ر براوه‌ هه‌بێت له‌م ڕوداوانه‌ی ئه‌م دوایه‌دا ، ئه‌و براوه‌یه‌ ‌ کێیه‌؟ بۆچی یه‌کینه‌کانی ڕۆژاوا به‌و هه‌موو کونانه‌ی که‌تیایاندا‌یه‌ و هه‌ر به‌و چه‌که‌ ئاسایانه‌ی که‌ هه‌یانه‌ ده‌توانن داعش بشکێنن و پێشره‌وی له‌ هیڕشکردنیاندا بکه‌ن، ، به‌ڵام دابه‌سته‌کانی هه‌رێم ناتوانن به‌ چه‌کی باشتر و به‌ ئیمتیازێکی زۆریشه‌وه‌ بیکه‌ن؟ ئه‌ی بۆچی ده‌بێت کوردانی ڕۆژاوا : هه‌م دانیشتوان و هه‌م چه‌کداران بۆ کوردانی باشور و خاکه‌که‌یان دڵسۆزتر و به‌ په‌رۆشتر بن تاکو خودی کوردانی باشور و هێزه‌کانیان و له‌ سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه‌ سه‌رۆکی هه‌رێم و که‌سی دووهه‌م که‌ ئێستا نه‌وشیراوان موسته‌فایه‌؟ دواپرسیار له‌ کاتێکدا که‌ چه‌کداره‌کانی پارتی بۆ یه‌ك خوله‌ك نه‌توانن یا نه‌یانه‌وێت به‌رگری خاك و هاونیشتمانیانیان بکه‌ن، هه‌روه‌ها که‌ “گۆڕانی” خه‌واڵ و پاشکۆ و ‌گوێ له‌مشتی پارتی و بارزانی و پرژوبڵاوی هێزه‌کان و سیاسییه‌کانی ناو یه‌کێتی ، وه‌ڵامێك نه‌بێت بۆ کێشه‌کانی ئه‌مڕؤ و دوێنی و داهاتوش ، ئه‌ی ده‌بێت چی بکرێت؟؟!!

ئه‌مانه‌ کۆمه‌ڵه‌ پرسیارێکن که‌ هه‌وڵده‌ده‌م به‌ گوێره‌ی تێگه‌یشتنی خۆم له‌ بارودۆخه‌که‌، وه‌ڵامی هه‌ندێکیان له‌ خاڵی چواره‌م-دا بده‌مه‌وه‌ و هه‌ندێکیشیان وه‌ڵامه‌کانیان لای هه‌مووان ڕوون و ئاشکرایه‌.

حه‌قیقه‌تی چواره‌م: گه‌ر براوه‌ هه‌بێت له‌م جه‌نگه‌دا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌ڵێم، یه‌کینه‌کانی ڕۆژاوا و هێزی په‌که‌که‌-یه‌. ئه‌م ڕوداوانه‌ی ئه‌م دوایه‌ش ئه‌ڵقه‌یه‌کی دیکه‌ی خسته‌ سه‌ر زنجیری خه‌باتی ئه‌و هێزانه‌ له‌ به‌رگریکردن و دڵسۆزی و پشتبه‌ستن به‌خۆو لێبڕان و سه‌لماندنی ڕاستگۆیی له‌گه‌ڵ خۆیان و ئه‌و خه‌ڵکانه‌شی که‌ بڕوایان پێبه‌خشیون.   گه‌رچی ڕۆژگارێکی سه‌خته‌و کاره‌ساتێکی یه‌کجار گه‌وره‌ قه‌وماوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ناچار ی و بێ پلان بۆ بارودۆخه‌که‌و له‌ ده‌ره‌وی ئاره‌زو و ویستی ئه‌وان له‌ ڕودانی کاره‌ساته‌که‌ ، ئه‌مان براوه‌ی یه‌که‌می ئه‌م ڕووداو و بارودۆخه‌ن، هه‌ر : له‌ به‌هێزکردنی پێگه‌یان له‌ناو کوردانی باشووردا، پتربوونی ڕاده‌ی خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی خه‌ڵک بۆیان، وانه‌وه‌رگرتن و لێوه‌فێربوون له‌ لایه‌ن کوردانی باشوره‌وه‌، ئه‌م ڕووداوه‌ بووه‌ هۆی ته‌ته‌ڵه‌وبێژێکی سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی ڕۆژاوا له‌ به‌رامبه‌ر یه‌کینه‌کانی ڕۆژاوا و په‌که‌که‌دا ‌، ده‌رکه‌وتنی گه‌وره‌یی و میهره‌بانی و لێبورده‌یی ئه‌وان له‌ هێزه‌ کوردییه‌کانی هه‌رێم پاش ئه‌و هه‌موو کوشتن و بڕینه‌ی که‌ لێیان کردون و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ ناشیرینانه‌ی که‌ تا ئیستاش ئه‌م هێزانه‌ ‌ به‌رامبه‌ریان، هه‌یانه‌ ، ناسینی کوردستانی باشور، به‌ کرده‌وه‌، وه‌کو خاك و نیشتمانی خۆیان ، دانی ده‌رسێێک به‌ هێزه‌ کوردییه‌کانی هه‌رێم به‌تایبه‌تی هێزه‌کانی پارتی ، که‌ هه‌رگیزا و هه‌رگیز نه‌توانن سه‌ر له‌ ئاستیانا هه‌ڵبڕن ، مه‌گه‌ر به‌یارمه‌تی تورکیاو داعشه‌کانی ناوچه‌که‌و فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕؤژاوا……تا ده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مان سه‌لماندیان باشترین و ئازاترین و دڵسۆزترین لایه‌نێکن که‌ نه‌ك هه‌ر ئێزیدییه‌کان، به‌ڵکو هه‌موو کوردانی باشور، بڕوایان بکه‌نه‌سه‌ر و پشتیان پێببه‌ستن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ئێزیدییه‌کان ئاماده‌بوون که‌ هێزێكی 1000 که‌سی له‌ پیر و گه‌نجان پێکه‌وه‌نێن و یه‌کینه‌کانی شه‌نگال له‌شانی یه‌کینه‌کانی ڕۆژاواوه‌ دروست بکه‌ن و دژی داعش بجه‌نگن.  ئه‌مه‌ش په‌یامێکه‌ بۆ سه‌رجه‌می میلیشیاکانی هه‌رێم ، به‌کرێگیراوه‌کانی حیزب و حکومه‌ت و خێڵ و خێزان ، ته‌نها بۆ ڕۆژانی ئاشتی یاخود بۆ سه‌رکوتکردنی ناڕه‌زایانی شه‌قام، ئازان، به‌تایبه‌تی هێزه‌کانی پارتی ، که‌ هه‌رگیز ئێزیدییه‌کان و خێڵه‌ کوردی و عه‌ره‌به‌کانی ده‌ڤه‌ری موسڵ، ناتوانن جارێکی دیکه‌ پشت به‌وان ببه‌ستن ، ده‌بێت بڕوای ته‌واو به‌ خۆیان و به‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌‌ ڕۆژانی ته‌نگانه‌دا، لێبراوانه‌ فریایان که‌وتن و سه‌ر و ماڵیان پاراستن، بکه‌ن.

ئه‌وه‌ی که‌ ماوه‌ته‌وه‌ له‌وێدا ( له‌ شه‌نگال) بکرێت، که‌ به‌هیوام به‌زووترین کات بکرێت ، دروستکردنی ” ماڵی گه‌ل” ، دروستکردنی گروپی خۆجێی هه‌مه‌ جۆره‌ بۆ کێشه‌و پرسی هه‌مه‌ جۆره‌یه‌‌، تاکو کار له‌سه‌ر سه‌رجه‌می کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و سیاسییه‌کان و پرسه‌کانی دیکه‌ بکات ، دواتریش به‌ڕاگه‌یاندنی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی گه‌لی وه‌کو ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ ڕۆژاوادا هه‌نه‌.

من ته‌واوی بڕوام به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ده‌بێت له‌ داهاتوویه‌کی زۆر نزیکدا پاش سازدانی زه‌مینه‌ زه‌روورییه‌کان ده‌بێت سسته‌می خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری گه‌لیانه‌، یاخود گه‌ل ، ڕابگه‌یه‌نرێت و ده‌ڤه‌ری شه‌نگال ئۆتۆنۆمی خۆی هه‌بێت و کاری ته‌واوی له‌سه‌ر بکرێت و هه‌موو لایه‌ن و کۆمه‌ڵێکیش کۆمه‌کیان پێبکه‌ن و یارمه‌تییان بده‌ن . ئه‌مه‌ش ته‌نها و ته‌نها ڕێگایه‌كه‌ ، ڕێگایه‌یه‌كی نوێیه‌ ، که‌ له‌ میلیشیای خێڵ و خێزان و حیزب و ئیداره‌ی گه‌نده‌ڵ و ترس و سه‌رکێشی هێزه‌کانی عێرا ق وڵاتانی دراوسێ و ڕێکخراوه‌ تیرۆریسته‌کان ،خه‌ڵکانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌، ڕزگاریان ببێت و هاوکاتیش ‌ وانه‌یه‌کی گه‌وره‌و گرنگ به‌ هه‌موو باشور بدات ، که‌ ئیدی حکومه‌تێک یاخود ئه‌زمونێکی فاشلی 22 ساڵه چی دی ئیشناکات، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی شه‌نگال ده‌کرێت بکرێته‌ ‌ نموونه‌یه‌ك‌ که‌ شوێنه‌کانی دیکه‌ی هه‌رێم چاویان لێبکه‌ن. ئه‌مه‌ ته‌نها ڕێگایه‌که‌ که‌ کۆتایی به‌ گه‌نده‌ڵی و نابڕوایی و پاشکۆبوون به‌حیزبه‌کان ده‌هێنێت و به‌رهه‌مهێنه‌ری بڕوابوون به‌خۆو ته‌بایی و برایه‌تی و خوشکایه‌تی و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌موو چه‌شنه‌ ده‌سه‌ڵاتێک له‌سه‌روی خودی خه‌ڵکییه‌وه‌، ده‌سته‌به‌ر ده‌کات‌.

هه‌ڵوێست

هه‌ڵوێست

سه‌لام عارف

١٨ی ئۆگوستی ٢٠١٤

ئه‌رکی گرنگ و سه‌ره‌کی ئازادیخوازانی ئاشتیخوازه‌، هه‌ڵوێستی خۆیان یه‌کلابکه‌نه‌وه‌ ده‌رباره‌ی جه‌نگ له‌ وڵاتی فه‌له‌ستین (حه‌ماس -ئیسرائیل) هه‌روه‌ها جه‌نگ له‌ وڵاتی کوردستان (ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنالیست – داعش)، ئه‌رکی مێژوویی ئازادیخوازانی ئاشتیخوازی شۆڕشخوازه‌، له‌به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ری مه‌ینه‌تبه‌شدا خۆیان بسه‌لمێنن، دژی جه‌نگ بن له‌به‌رچی؟

به‌ر له‌ هه‌موو شتێك جه‌نگ ده‌ستکرده‌یه‌کی سته‌مدارانه‌ و ئامانجی سه‌ره‌کیشی، میلیتاریزمه‌کردنی ژیانی گشتی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌، له‌ بۆ گۆڕینی ئاڕاسته‌ی خه‌باتی ڕاسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ لەپێناوی (نان- کار- ئازادی ته‌واو…تد) میلیتاریزمه‌کردن، ئه‌و داواکارییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌، له‌بیر جه‌ماوه‌ر ده‌باته‌وه‌ ، یان هه‌رهیچ نه‌بێت ده‌یانشێوێت و تا ئه‌و ڕاده‌یه‌، وا له‌ جه‌ماوه‌ر ده‌کات که‌ داواکردنیان به‌ پێویستی سه‌ره‌کی ژیانی ڕۆژانه‌ نه‌زانێت، ئه‌قڵی ببێته‌ ئه‌قڵیه‌تی ماقوڵی میلتاری، ئه‌م جاره‌ش مه‌ترسی میلیتاریزمه‌کردنی ژیانی گشتی له‌ ئێراق، به‌تایبه‌تی کوردوستان، که‌متر نییه‌ له‌ مه‌ترسی جه‌نگه‌کانی پێشوو، جه‌نگ به‌ هه‌رچی ناوێکه‌وه‌ بێت، بۆ هه‌رچ مه‌به‌ستێك بێت، له‌ وێرانکاری و له‌ناوبردنی وزه‌ی مرۆڤ زیاتر هیچێکی دی نییه‌، ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند خوله‌کێدا کاولده‌کرێت و له‌ناوده‌برێت، به‌ ده‌یان ساڵ، بگره‌ زیاتریش قه‌ره‌بوو ناکرێته‌وه‌ (ئیما گۆلدمان) واته‌نی ” میلیتاریزم به‌ره‌و مه‌رگه‌ساتێکی هاوبه‌شمان ده‌بات”، ئه‌و وتنه‌ی (گۆلدمان) به‌و مانایه‌ دێت، که‌ هه‌موو به‌ها بێبه‌هاکانی میلیتاری ده‌خرێنه‌ سه‌رەوه‌ی هه‌موو به‌ها پیرۆزه‌کانی مرۆڤایه‌تیه‌وه‌.

که‌م که‌س هه‌یه‌ ئه‌وه‌ نه‌زانێت، که‌ داواکارییه‌ ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، ئه‌و بزوتنه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌، که‌ ناوچه‌که‌ی گرته‌وه‌، سه‌رمایه‌دارانی دونیای هه‌راسانکرد، سه‌رمایه‌داران، که‌م و زۆر، ڕاسته‌وخۆ، یان ناڕاسته‌وخۆ له‌ ڕێگه‌ی چڵیته‌کان و هه‌جه‌ر و گوجه‌ره‌کانییه‌وه‌، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌وری به‌رد، به‌ مه‌به‌ستی پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی داواکارییه‌کان ده‌ستیان وه‌ردایه‌ ناو ڕوداوه‌کانه‌وه‌، واته‌ ده‌ستیان وه‌ردایه‌ (ڕاپه‌ڕینی عه‌ره‌بزمانه‌)وه ‌و کردیانه‌ (به‌هاری ده‌وڵه‌ت)ه‌کان، له‌مه‌ڕ خۆشمان فولکه‌کان کرانه‌ فولکه‌کانی (أللة أکبر) و دانانی سندوقه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئیمتیازه‌کان، به‌ کوردی و به‌کورتی ناڕه‌زاییه‌کان و یاخیبونه‌کان، خه‌فه‌کران و کرانه‌ بوژاندنه‌وه‌ی گیانی کۆنخوازی و نه‌ته‌وه‌چێتی سیاسی حیزبی، گه‌ره‌کمان بێت، یان نه‌ء بنه‌مای جه‌نگی هه‌مه‌چیزه‌یی خۆشکراو پته‌وکرا، بێگومان له‌ژێر چاودێری سه‌رمایه‌دارانی دونیا، که‌شی جه‌نگ کرایه‌ ئامرازی کاریگه‌ری هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زپێکردنی نرخی دۆلار و سامانه‌ سروشتیه‌کان به‌ تایبه‌تی نه‌وت، هه‌روه‌ها کرایه‌:-

١- دروستکردن و بوژانه‌وه و به‌هێزترکردنی ڕێکخراوه‌ تیرۆریسته‌کان (حه‌ماس) له‌ فه‌له‌ستین، (داعش) له‌ کوردستان

٢- تاقیکردنه‌وه‌ی چه‌که‌ نوێکان و به‌هێزکردنی قاچاخچێتی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی

٣- تێپه‌ڕکردنی سیاسه‌تی یارمه‌تیدانی جه‌ماوه‌ر به‌ خوارده‌مه‌نی و چه‌ك، ئه‌و سیاسه‌ته‌ درۆ و ساخته‌چێتیه‌کی سه‌رمایه‌دارانه‌، وه‌ك هه‌موو درۆکانی دی، سه‌رمایه‌داران هیچ ناگه‌یه‌ننه‌ لای جه‌ماوه‌ر، پێش ئه‌وه‌ی نه‌کرابێت به‌ قودره‌تی فیلته‌ری ده‌سه‌ڵاته‌کاندا ، مه‌ترسی ئه‌و ڕێکخراوه‌ تیرۆرکارانه‌ به‌ پشتیوانی هێزه‌ سه‌رمایه‌داره‌ نهێنییه‌کان، هیچی که‌متر نییه‌، له‌ مه‌ترسی نازیه‌کانی سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیست له‌ ئه‌وروپا (هیتلر) له‌ ئه‌لمانیا (موسولونی) له‌ ئیتالیا، (فرانکۆ) له‌ ئیسپانیا .

که‌وات :

– نه‌فره‌ت له‌ جه‌نگ و تیرۆر

– بژی ژیان

– بمرێ مردن

– بژی خه‌باتی پشتبه‌خۆبه‌ستنی جه‌ماوه‌ری له‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ ڕا، له‌ پێناوی ئازادی و ئاشتی

بێنە پێشچاو

 

 

هه‌ژێن's avatarخه‌می نان و خه‌ونی ئازادی * http://hejeen.wordpress.com

پێشکەش بەو ژن و پیاوە مەسیحی و شیعە و ئێزیدییانەی کە لەم ساتەدا لەژێر شمشێری (داعش)دا ، بۆ زیندوومانەوە و ئازادی لەتەك ترسی مەرگ دەست و پەنجە نەرمدەکەن

پێشکەش بەو ئاوارە مەسیحی و عەرەب و ئێزیدییانەی کە لەپێناو ژیان و گەڕانەوە بۆ سەرزەمینی یاداوەرییەکانیان، لەتەك نەژادپەستی [ڕەیسیزمی] باند و دەستەکانی دەسەڵاتی بۆرجوازی کورد دەست و پەنجە نەرمدەکەن ..

پێشکەش بە هەموو مرۆڤێکی ئازادیخواز، کە خەونەکانی ئەم گۆرانییەی لەسەردایە و بەو هیوایەوە درێژە بە ژیانی کۆیلەتی دەدات

View original post

بەرگرتن بە ئاراستە و ڕەوتە ڕاسیستەکان ئەرکی هەموو سۆشیالیستخواز و ئازادیخوازێکە

بەرگرتن بە ئاراستە و ڕەوتە ڕاسیستەکان ئەرکی هەموو سۆشیالیستخواز و ئازادیخوازێکە

ئەوەی کە جەنگ و پێکدادانە لەشکرییەکان دەرمانی نەمریین بۆ سەروەرمانەوەی دەوڵەت و حکومەت، گومانهەڵنەگرە و ئەزموونەکانی مێژووی کۆمەڵە مرۆییەکان لە گۆشەکانی جیهاندا ئەوەیان سەلماندووە و لەوەش واوەتر و بەسوودتر بۆ سەروەران و پاراستنی سیستەمی چینایەتی، ئەوەیە هەردەم پاشکاراییەکانی جەنگ کە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی ئاراستە و ڕەوت و بزووتنەوە کۆنەپەرست و نەژادپەرست و شۆڤێنیست و فاشیستەکان بوون. هەروەك لەم ساتەدا لە هەرێمی کوردستان دەبینین لە ئەنجامی سیناریۆسازی و هاندانی پەنانەکی دەسەڵاتداران و دەستەبژێرە پاشڕەوەکانیان بۆ هەڵمەتەکانی واژۆکۆکردنەوە و سووکایەتیپێکردن و هەراسانکردنی ئاوارە عەرەبزمانەکان، ناڕەزایەتی ناهوشیارانەی کەسانی فریودراو و خۆشباوەڕ بە ڕزگاری و سەربەخۆیی و بەختەروەری لە سایەی ئایدۆیلۆجیای ناسیونالیستی و بەرهەمەکانیدا [ ڕەیسیزم، شۆڤێنیزم و فاشیزم و..تد] دەکەنە ئامرازی دروستکردنی ڕکوکینە لەنێوان دانیشتوانی هەرێم و ئاوارە عەرەبزمانەکان، هەروەك لە بیست ساڵی ڕابوردوودا ئاوارەکانی کەرکووك و کوردستانی بەشی تورکیە “باکوور” و ئاوارەکانی کوردستانی بەشی ئێران “خۆرهەڵات” و لە دوو ساڵی ڕابوردووشدا ئاوارەکانی کوردستانی بەشی سوریە خۆراوا” و کرێکارانی کۆچەری هاوردە لە سریلانکا و بەنگلادیش و وڵاتانی ئەفریکاییەوە دەکرانە هۆکاری بێکاری و نەبوونی و بەرزبوونەوەی کرێخانوو و تەنانەت پشێوییە کۆمەڵایەتییەکان، ئەم ڕۆژ بە هەمان ئامانج و بە هاندانی هەمان دەستە شاوارەکانی پشت سیستەمی ڕامیاریی کۆنەپەرستی و ترس لە کەسانی دیکە و برەودان بە نەتەوەپەرستی و ڕەوتەکانی، بۆ لادانی سەرنج و گۆڕینی هەڵوێستی کەسانی ژێردەست و بێدەسەڵات و بێکار و بێدەرەتان ناڕازی هەرێمی کوردستان بەرانبەر ڕامیاران و دەسەڵاتداران و مشەخۆران، دەستبژێرەکان و میدیا و ڕێکخستنەکانی پارتەکان بەناوی جۆراوجۆرەوە کەوتوونەتە هەڵخڕاندنی خەڵکی ناڕازی ناهوشیار بەرامبەر ئاوارە عەرەبزمانەکان و بەم هۆیەوە دەیانەوێت سەرنجی خەڵکی ناڕازی لە سەر ئاشکرابوونی سیناریۆکان و سازشکارییەکان و سەرچاوەی بنەڕەتیی گرفتەکان و نەهامەتییەکانی خەڵکی کوردستان.

هەروەها پێویستە ئەوەش بڵێین و ددان بەو ڕاستییە تاڵەدا بنێین، کە کەمتەرخەمی و بەهەندوەرنەگرتنی مەترسییەکانی پەرەسەندن و گۆڕانی ئاراستەی ناسیونالیستی بەرەو بزووتنەوەی نەژداپەرستی و شۆڤێنیستی و فاشیستی، لەلایەن کەسانی سۆشیالیستخواز و ئازادیخوازەوە یەکێك بووە لە هۆکارەکانی پەرەسەندنی لە دوو دەهەی ڕابوردوودا و خۆدەرخستنی کتوپڕیی ئەو ڕەوتە دژە-مرۆییانە لەم ساتەدا وەك بەرەنجامی جەنگ و هێرشەکانی داعش و ئەگەر ئێستاش بە هەمان کەمتەرخەمی و چاونووقاندن و گرنگیپێنەدانەوە هەڵوێستوەربگرن، ئەوا بەدڵنیاییەوە لە ئایندەدا و لەوانەشە لە کورتماوەدا پەرەسەندنی ئەو ڕەوتانە بببێتە هەڵگیرسێنەری جەنگێکی کۆمەڵایەتی ژێردەستان دژی ژێردەستان و ڕووداوەکانی سەردەمی سەرهەڵدانی نازیزم لە ئاڵمانیا و فاشیزم لە ئیتالیا یا لایەنی کەم تاوانی ڕەوتە نیئۆنازییەکان لە ئێستای ئەوروپا و ئەمەریکادا، چەندبارە ببنەوە و وێنای کۆمەڵی کوردستان لە کەسانی ستەمدیدە و سەرکوتکراوەوە بگۆڕێت بە کەسانی نازی و شۆڤێنیست و فاشیست و وەك ئاڵمانزمانەکان بەدرێژایی مێژوو ئەو تاوانانە بە کۆڵیاندا بدرێن و ببێتە شوناسی هەمیشەییان و گرێ و نەخۆشی دەروونی هاوەڵدوانەی وێنا سەپێنراوەکان بەسەریاندا.

لەسەر ئەو بنەمایانە و لەبەر دوو هۆی گرنگ؛ بەرگرتن بەو تراجیدیایانەی کە لە هەزارەی دووەم و سەدەی ڕابوردوودا ڕەوتە نەژداپەرست و شۆڤێنیست و فاشیتەکان ئافەرێنەریان بوون، کە تا کۆمەڵی چینایەتی هەبێت و بمێنێت ئەستەمە برینی تاوانەکانیان سارێژببن، هەروەها گێڕانەوەی تاکەکانی کۆمەڵی کوردستان لەوەی کە لە ناهوشیاریی و فریوخوادوویەوە شوناسێکی دڕندانە بۆ خۆیان چێبکەن و ببێتە مۆرێکی دژەمرۆیی بەنێوچەوانی هەموو کوردزمانێکەوە و گرێ و هەستی تاوانباریی نەوە لە دوای نەوەی کوردان.

لەبەرئەوە ئێمە کەسانێك کە پاگەندەی سۆشیالیستخوازیی و ئازادیخوازیی دەکەین، بەدەر لە جیاوازیمان لە شێواز و وێنا و ئارەزوومان بۆ کۆمەڵگەی سۆشیالیستی و ئازاد، پێویستە هەموومان پێکەوە هەر کەس و گروپ و لایەنێك لە شوێنی خۆیەوە دەربەستانە و هەڵوێست ڕۆشنانە لەپێناو ڕەواندنەوەی خۆشباوەڕیی خەڵکی کوردستان بە ڕەوتە نەژادپەرست و فاشیستەکان بەتایبەت لاوانی کەم ئەزموون و بێدەرەتان و بێکار و ئاسۆلێڵ، تێبکۆشین و لە مەیدانی خەباتی جەماوەریی و کۆمەڵایەتییدا بکەوینە خۆ و هەموو سەنگەرێکی ناتوندوتیژ و خەباتکارانە هەر لە دیالۆگی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بگرە تا شانۆیی و کۆڕ و کۆمەڵی گەڕەك و سەر شەقامەکان، رێکخستنی ڕێپێوانی ئارام و هەڵخرێنەرانەی هاوپشتی و هاودەردی بۆ ئاوارەکانی جەنگ چ عەرەبزمانەکان و چ یەزیدی ئایینەکان و چ ئاوارەکانی کوردستانی بەشی سوریە و تورکیە و ئێران و کرێکارانی کۆچەری بەنگلادیشی و سریلانکی و هەر مرۆڤێکی دیکە کە خوازیارە لە هەرێمی کوردستاندا بژی و ببێتە بەشێك لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی ئەم هەرێمە.

شتێك کە بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونەکانی دوو دەهەی ڕابوردوو نابێت ببێتە هۆی کات بەفێڕۆدان و مشتومڕی ناپێوستی ڕامیاریی و بەگبەگێنەی گروپە ڕامیارییەکان لەسەر ڕابەرایەتی بەرەی جەماوەریی دژی هەڵمەتەکانی “وەدەرنانی ئاوارە عەرەبزمانەکان”، ئەویش چۆنیەتی پێکهێنانی بەرەی هاوبەشە لەو پێناوەدا. ئەگەر ئێمە بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونی هاوڕێ و هاوخەباتکارەکانمان لە ئەمەریکا و ئەوروپا و ئوسترالیا دەستبەکارببین، ئەوا هیچ پێویستمان بە بەیاننامەی هاوبەش و کۆبوونەوەی ڕێکخراوەیی و ڕیزکردنی ناوی گروپ و کەسایەتییەکان نییە، ئەوەی کە دەکرێت و گونجاوە، هاودەنگی و تێکۆشانی هەمەلایەنەیە لە هەر سەنگەر و بە هەر شێواز و بەو جۆرەی کە هەر کەس و لایەك بە دروستی دەزانێت، کەسانێك کە پێشکەشکردنی شانۆیی گەڕۆك، کەسانێك کە ڕێپێوان و خۆنیشاندان، کەسانێك کە کۆڕ و سەکۆی جەماوەریی گەڕەك و مەیدانەکان، کەسانێك کە پاگەندەی هاوپشتی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کەسانێك کە کۆکردنەوەی واژۆی هاوپشتی و …تد بە کارا و دروستدەزانن، با هەر کەسە و دەستە و لایەنێك لە شوێن و لەلای خۆیەوە دەستبەکاربێت و بەو جۆرە بەرەیەکی کۆمەڵایەتیی و جەماوەریی لە هاوپشتیکردن و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتییدا کۆمانبکاتەوە و ئەوە بەلامانەوە گرنگنەبێت، ئەوە بێت، کە ئەوە کێیە و سەر بە چ گروپ و لایەنێکە!

لەم ساتەدا تەنیا کار و چالاکییەکی گرنگ کە دەوتانین پێکەوە یا جیا جیا ئەنجامیبدەین، ئەوەیە گرنگیی بە هەڵخڕاندنی تێکۆشانی جەماوەریی و بزووتنەوەی کۆمەڵایەتیی بدەین و ئامانجمان بەرگرتن بێت بە سەرهەڵدانی ئاراستە و ڕەوت و بزووتنەوە و بیرۆکە کۆنەپەرست و نەژادپەرست و شۆڤێنیست و فاشیستەکان، ئەگەرنا هەر ئاوا مێژوو تاکە بێدەنگەکانی سەردەمی ڕژێمی هیتلەر و موسۆلینی و ستالین و پینۆشێت و سەدام بە هاوبەشی تاوانەکان هەژماردەکات، لە داهاتووشدا ئێمە زیندووانی ئەم سەردەمە، بەتایبەت کەسانێك کە پاگەندەی سۆشیالیستخوازیی و ئازادیخوازیی دەکەین، مۆڕی بێدەنگەکردن لە تاوانەکان بەنێوچاوانمانەوە دەنرێت و دەبێتە گرێ و هەست بە تاوانکردن لە دەروونی نەوەکانماندا و لە بەرامبەر مێژوودا پاساو و بەڵگەیەكمان بۆ بێدەنگی نابێت!

دەبا هەنگاوی یەکەممان لەم تێکۆشانە جەماوەریی و هەمەلایەنەدا، کۆکردنەوەی کۆمەك بێت بۆ ئاوارە عەرەبزمان و یەزیدی ئایینەکان و جێکردنەوەی خێزانە ئاوارەکان و سەردانیکردنیان و بردنی دیاری و کۆمەك بۆیان و ڕێکخستنی سەیران گشتی و بەشکردنی خۆشی و ناخۆشییەکانمان بێت لەتەكیان و پێکهێنانی کۆڕ و کۆمەڵی جەماوەریی بێت لەسەر بنەمای هاودەردی و هاوئامانجی و هاوداخوازیی و پێکەوەژیانی هەمووانی.

نا بۆ ڕەیسیزم و دەمارگیریی

بەڵێ بۆ پێکەوە ژیان و مافی ژیان بۆ هەمووان

سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان

٢ی ئۆگوستی ٢٠١٤

سەبارەت بە قەیرانە ئابوورییەکان، پەرتووکە پیرۆزکراوەکان چیمان پێدەڵێن؟

سەبارەت بە قەیرانە ئابوورییەکان، پەرتووکە پیرۆزکراوەکان چیمان پێدەڵێن؟

                                                                                                                 زاهیر باهیر- لەندەن

٠٢/٠٨/٢٠١٤

وابەستەیی ئێمە بە وتەو بڕگەی نوسراو و کتێبە پیرۆزکراوەکان، مێشکداخراوی ودەستەپاچەیی ئێمە لە بەرامبەر تاقیکردنەوە و ڕووداوەکان، پشتبەستن و پاشکۆبوونی ئێمە بە سەرکردە و ڕابەران، بەبیریار و تیورزانان، گیرۆدەییمان بە ئایدۆلۆجی و ئایدۆلۆجیستەکان… هەموو ئەمانە وامان لێدەکات کە خوێندنەوەیەکی کەتواریمان بۆ ڕووداوەکان نەبێت.

باشترین نموونە قەیرانە ئابوورییەکانە کە بە بەردەوامی و بەخێرایی یەخەمان دەگرن. تا ئێستا ئەوەی دەیزانین و پێمانڕاگەیەنراوە سەبارەت بەم زنجیرە قەیرانانە ، دوو شتە: یەکەمیان : قەیرانەکان قەیرانی چینی بورجوازییە، قەیرانی کاپیتاڵیزم و سەرمایەدارییە. دووهەمیش: هەتا کاپیتاڵیزم بەهێزتر بێت و مەوجی زیاتر بداتەوە، ماوەی نێوانی قەیرانەکان ( قەیرانی ئابووری) کورتتر دەبنەوە و کاپیتاڵیزم لاوازتر دەبێت و شۆڕشیش نزیکتر دەبێتەوە. لەسەر بنچینەی ئەم دوو خاڵەش تیوری ” سەرمایەداری گۆڕهەڵکەنی خۆیەتی” دروستبووە، یا ڕاستتر لای ئێمە ئەو چارەنووسە زیاتر چەسپاوە.

گەر هەر زۆر بەکورتی مانای ئەو دەستەواژەیە لێکبدەمەوە، دەڵێم ، کەواتە با لێگەڕێین با سەرمایەداری زیاتر مەوج بداتەوە، با زیاتر بمانڕەتێنێت و بمانچەوسێنێتەوە، با زیاتر زکی خۆی تێرکات و یە‌‌‌ق بداتەوە….ئاخر بێ خەباتی خەڵکی و بەرەنگارییبوونەوەی و جەنگکردن دژی خۆی و سیستەمەکەی ، واتە ڕەتکردنەوەی ڕۆڵی تێکۆشانی خەڵکی ، گەر ئەمە خزمەتێکی گەورە بە کاپیتاڵیزم و سیستەمەکەی نەکات ، دەبێت چی دیکە بێت؟!!

گەر تا ئێستاش باوەڕمان بەوە بێت کە بەشەرییەت بە چوار قۆناغی مێژوییدا “کۆمەڵی کومونەی سەرەتایی، کۆیلایەتی، دەرەبەگایەتی، سەرمایەداری” تێپەڕیوە و دەبێت چاوەڕوان بکەین کە ئەم قۆناغەش تەکامولی تەواوی خۆی بکات ئیدی کاتی کۆمەڵی سوشیالیست/ئەنارکییەت دێت، گەر ئەمەش دیسانەوە خزمەتێکی گەورەی دیکەی سەرمایەداری و سیستەمەکەی نەبێت، لە دۆزینەوەی بیانوی وەکو ” گەشەسەندنی ناسەرمایەدای” و ” قۆناغی دیمۆکراتی گەلی” و ” قۆناغی دیمۆکراتی نیشتمانی” و “قۆناغی تەواوکردنی شۆڕشی بورجوازی ” و چەند قۆناغ و ناو و ناوەرۆکی دیکەی لەم توڕەهاتانە، کە تەنها بۆ سستکردن و لێدانی بزوتنەوەی کرێکاران و خەڵکانی ژێردەستە و چەوساوە نەبێت، ئەی دەبێت چی دیکە بێت؟!!

با واز لە بڕگەی ناو پەرتووکەکان و گێرانەوەی قسەی بیریاران و تیورزانان و سەرکردە و ڕابەران بهێنین، تەنها ساتێکی کەم وەکو کەسێکی ناسیاسی ، نەخوێنەوار، یاخود خوێندەوار و خوێنەری کتێبەکان، بەڵام بە مێشکێکی فراوانەوە، بیربکەینەوە و بزانیین حەقیقەت و ڕووداوە کەتوارییەکان ، چییان نیشانداوین و چییان فێرکردوین .

من لێرەدا ناڵێم بیریاران یا دانەرانی ئەو سێ خاڵەی سەرەوە هەڵەن یا هەڵە بوون، چونکە من وەکو کوڕانی سەردەمی خۆیان دەیانبینم و دیسانەوەش ئەو دەستەواژانەیان لەسەر بناغەی لێکدانەوە و شیکردنەوەی ئابووری یا قۆناغی سەرمایەداری ئەو سەردەمە، چەرخی نۆزدەو نیوەی یەکەمی چەرخی بیستەم، داڕشتووە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت مەرچ نییە ئەوەی کە ئەوان گوتوویانە لەو سەردەمەی خۆیاندا بۆ ئێستا و سەردەم ڕاست بێت ، یاخود ئەو سەرەنجامەشی کە هەندێك لە ئێمە لە ئێستادا پێیگەیشتوین بۆ سەردەمی ئایندە،یا داهاتوو، دروستبێت. بەڵام ئەوەی کە کەتوار و ژیان ئێستا پێماندەڵێت شتێکی دیکەیە کە گەر من بە کورتی بیخەمە ڕوو تەنها دەڵێم : یەکەم : قەیرانەکان زیاتر قەیرانی کرێکاران و هەرە زۆرینەکەی دیکەمانە، نەك قەیرانی بورجوازی و سیستەمی سەرمایەداری. ڕاستە لە کاتی ڕوودانی ئەو قەیرانانەدا چەند کۆمپانیایەک لێرەو لەوێ ، نابووتدەبن، ڕاستە چەند بەڕێوەبەرێکی چەند بانق و کۆمپانیایەك دەست لەکار دەکێشنەوە و باجەکەی دەدەن، ڕاستە چەند کەسانێکی سیاسی و شالیار و سەرەکشالێران و سەرۆکی دەوڵەتان ، پۆزش دەهێننەوە و ئاخ و سۆزی خۆیان بۆ کوڕگەل و کچگەلی نەتەوە و وڵات دەردەبڕن…بەڵام پاش ماوەیەکەك هەموو ئەم شتانە ئاسایی دەبێتەوەو سەرمایەداری هەڵدەسێتەوە و لە جاری جاران پتر بەهێز دەبێتەوە، ئەوەشی کە باجە سەرەکییەکەی دەدات تەنها لە سەدا ٩٩ یەکەمانە.

دووهەم: کورتبوونەوەی زەمەنی نێوانی قەیرانەکان، شتێکی دیکە نییە جگە لە خۆگونجاندن و مناوەرە کردنی سیستەمەکە لەگەڵ واقیعی پێشەوەچوونی بەپەلەی هۆیەکانی بەرهەمهێنان و ڕکەبەرێی نێوانی کۆمپانیا گەورەکان بۆ دەستکەوتنی قازانجی زیاتر، ململانێی نێوانی بانکەکان و دەزگە داراییەکانی دیکە بۆ پاوانکردنی وڵاتان و چۆکدادانی حکومەتەکانیان بە گوێرەی سەپاندنی هەلومەرجێك کە خۆیان دەیانەوێت لە ڕوتانەوەی خەڵکانی ولاتەکانیاندا.

بەڕای من ئەم قەیرانانە دەستکرد و پلانی چینی باڵا و سیستەمەکەیەتی، کە پێشوەخت هەست بە مەترسی بزووتنەوەی خەڵکی دەکەن لە بەرامبەر ئەو نەهامەتییەی کە بەسەریاندا هێناون، کە ژیانیان ساڵ بەساڵ گرانتر و زەحمەتتر دەبێت.

بێ گومان خولقاندنی ئەم قەیرانانە نەك هەر تەتەڵەوبێژێکی حساباتی ناو خودی توێژاڵی دەستەبژێری پارەدارو ساماندار دەکات ، بەڵکو بزوتنەوەی کرێکارانیش ، خەڵکیش لە نووزە دەبڕێت و هەموو ئەو دەستکەوتنانەی کە لە دەیەکانی پێشتردا بەدەستیانهێناوە لێیان دەسێنرێتەوە، کرێکارێکی زۆر بێ کار دەبن، هەلومەجێکی گرانتری سەر کار دەسەپێنرێت، بیمەکان یا بەشێکیان دەبڕێن، یاخود کەمدەکرێنەوە، خزمەتگوزارییەکان لە کەمبوونەوە و داخستندا دەبن، هەلێکی باشدەکەوێتە دەستی حکومەتەکان کە نوێنەایەتی توێژاڵی دەسەبژێردەکەن تاکو کەرتە حکومەتییەکان بفرۆشن و بیانکەن بە کەرتی تایبەتی، خوێندنی قوتابخانەکان و زانکۆکان و چارەسەرکردن لە خەستەخانەکاندا، دەبنە پارە، بیانوویەکی باشدەبێت بۆ کەمکردنەوەی باجی کۆمپانیاو داهاتی دەوڵەمەندەکان ( ئەمە لە بریتانیادا بەردەوامە) هاوکات زیادکردنی باج لەسەر مووچەی کرێکاران و کارمەندان، هەموو ئەمانە بە پاساوی ئەوەی تاکو دەوڵەمەندەکان پارەکانیان بخەنەگەڕ و ئابووری ببوژێتەوە ( لە لای ئەوان پارە و سامان کۆمەڵ و ژیان دروستدەکات، نەك پێچەوانەکەی و هێزی کار). بە بیانوی نوقسانی پارەیمیزانییە، یاخود “قەرزی نەتەوەیی” لە سنوری خۆی تێپەڕیوە و دەبێت بدرێتەوە،بڕی باجیش لەسەر ئەوانی دیکەمان بەرزدەکەنەوە. دیسانەوە ئەم قەیرانە پاساوێکی چاکە بۆ کەمکردنەوەی بوجەی شارەوانییەکان تاکو ئەوانیش ئەم کەمهێنانی پارەیە لە دانیشتوان و کرێکاران و کارمەندانی شارەوانییەکان و کەمکردنەوەی خزمەتگوزارییەکان و داخستنیان، ساغبکەنەوە،زۆری دیکەش لەمانە .   باشە هەموو ئەمانە لێدانە لە سەرمایەداری یاخود لە ئێمە؟!!

گەر تەماشایەکی بزوتنەوەی کرێکاران لەم ساڵانەدا ، بە بەراورد بە ساڵانی حەفتا و هەشتاکانی چەرخی ڕابوردوو، بکەین کە لە کاتێکدا کە ئێستا سەرمایەداری بەرەوپێشەوەچونێکی یەکجار گەورەی بەخۆیەوە بینییەوە لە بەرامبەر ئەو ساڵانەی چەرخی ڕابوردوودا، وە قەیرانەکانیش زوو زوو دووبارە دەبنەوە، ئایا ئێستا بزوتنەوەی کرێکاران و نقابەکانیان بەهێزترە یا ئەو سەردەمە؟ مافەکانیان ئەو کاتە زۆرتر بوو یا ئێستا؟ هەلومەرجەکانی سەر کاریان ئێستا سەختترە یا ئەو سەردەمە؟ ژمارەی بەتاڵە و کەلێنی نێوانی دەوڵەمەند و هەژاران و بڕی مووچەی فیعلی ئێستایان، زیاترە یا ئەو کاتە؟ ژمارەی خەڵکانی بێ خانووبەرە ئێستا زیاترە یا ئەو سەردەمە؟ ژیان بەگشتی ئێستا زەحمەتترە یا ئەو کاتە؟ بڕی داهاتی نەتەوەیی لە ئێستادا زیاتر و گەورەترە یاخود ئەو سەردەمە؟؟؟؟

ئەمانە پرسیارگەلێكی بێ کۆتایین، کە گەر بە گوێرەی کتێبە پیرۆزکراوەکان و دەم و قسەی بیریاران و ڕابەران، بووایە ، دەبوایە پێچەوانەی وەڵامەکانی ئەو پرسیارگەلەی سەرەوەمان دەستبکەوتایە، دەبوایە ئێمە ئێستا لەبەر دەرگەی بەهەشتی کۆمەڵی سۆشیالیستی/ئەنارکیریزمانبگرتایە.

ئەوەی کە واقیع پێماندەڵێت ، ئەوەیە کە سەرمایەداری گەر لێیبگەڕێین ، بۆ هەمیشە لە توانایدا هەیە کە قەیران بخولقێنێت و بە سەلامەتی و گوڕوتینێکی زیاتریشەوە لێشی درەبازبببێت، دەتوانێت چارەسەری کێشەکانی ناو خودی بازاڕ لە مەوجدانەوەی کاڵاکانی و کێشەی سەر کار و کێبڕکێی نێوانی بەشەکانی نێو خۆیی و زیاترکردنی بڕی قازانجیشی، بکات.

ئەوەی کە دەبێتە دینەمۆی مێژویی لە گٶرێنی کۆمەڵی سەردەم و هەڵوەشاندنەوەی هۆیەکان و پەیوەندییەکانی بەرهەمهێنان و رێکخستنەوەی کۆمەڵ لە شێوەی بە کۆمەڵایەتیکردنی هەموو شتێکدا لە هەموو بوارەکاندا، بزوتنەوەی سەرجەمی لە سەدا ٩٩ کەمانە، بەگژاچوونەوە و جەنگکردنە (دیارە مەبەستم جەنگی چەك نییە) دژی سیستەمەکە، یاخیبوونە لە هزر و ئایدیاو کولتور و شێوەی باوی ژیانی ئێستا، دەنا هەتا مێژو بگەڕێت و و ژیان بمێنێت، سەرمایەداری هەر ئەمێنێت بێ ئەوەی “گۆڕی خۆی هەڵکەنێت”، قەیرانەکان بەزوویی یان درەنگی دێن و دەچن، بێ ئەوەی کۆتی زنجیری زنجیرە قەیرانەکان بشکێت و بە قازانجی ئێمە بگەڕیتەوە.

The Corporation. 2003

گەندەڵی. ٢٠٠٣

فیلمێکی دۆکومێنتەری لەبارەی گەندەڵییەوە وەك دیاردەیەکی جیهانی و سیستماتیک

دەتوانن لەم لینکەی خوارەوەدا بەژێرنووسی فارسییەوە تەماشای بکەن

anatchi's avatarآنارشیست ها

thecorp

تماشای آنلاین مستند انحصارات یا ابر شرکت ها با زیرنویس فارسی

http://vimeo.com/101328411

View original post

اطلاعیه فدراسیون آنارشیست فرانسوی زبان در رابطه با غزه

اطلاعیه فدراسیون آنارشیست فرانسوی زبان در رابطه با غزه

آمریکا و اروپا مسئولیت فراوانی در فاجعه ی کنونی غزه دارند، چرا که بی قید و شرط از سیاست اسرائیل پشتیبانی و اخبار کژدارو مریزی منتشر می کنند. چرا رئیس جمهوری «همبستگی فرانسه را علیه موشک هایی که از غزه می آیند» اعلام می نماید، «محکومیت قاطع فرانسه را علیه این تجاوزات» مطرح می کند، «حق اسرائیل را برای هرگونه تصمیمی در جهت حفاظت از مردم خود» به رسمیت می شناسد، بی آن که از مرگ غیرنظامیان غزه سخنی بگوید؟

رئیس جمهور فرانسه کلمه ای در باره ی جهنمی که خانواده های فلسطینی، کودکان، زنان و غیرنظامیانی که در آن سوی «سد امنیتی» قرار دارند، نمی گوید. او یقیناً همه ی مردم فلسطین، از جمله زنان و کودکان را «تروریست» می داند. چنین است که صدها کشته و زخمی فلسطینی در خانه ها، مدرسه ها و تعاونی های کشاورزی با چهارصد تن بمبی که عملیات نظامی اسرائیل در سه روز نخست در نوار غزه در پی آوردند، به فراموشی سپرده می شود.

آن چه در غزه می گذرد خطری دائمی برای همه ی مردم است، خطری برای تمام منطقه است و بی عدالتی ست که از سال ١٩۴٨ آغاز شده… با این حال تحلیل هایی که سیاست مداران و رسانه ی بزرگ در فرانسه ارائه می دهند، اغلب پارچه ی چهل تکه ای از دروغ، تبلیغات و اخبار غلط است.

مسئله این نیست که جنگی بین باندهای مسلح از یک سو و ارتشی فوق مجهز با پهباد، نیروی هوایی و دریایی در منطقه ای در جریان است که دارای یکی از مهم ترین تراکم های جمعیت است. مسئله این است که این دو طرف علی رغم عدم توازن قوایی که دارند با چه انگیزه هایی به جنگ می پردازند. آیا این انگیزه ها آگاهانه هستند یا نه؟ نوعی همدستی بین دو طرف درگیری وجود دارد. آن ها به دلایل مختلف در حفظ وضعیت موجود منافعی دارند. اسرائیل سیاستی توسعه طلبانه دارد و می خواهد با استقرار شهرک نشین ها در سرزمین های فلسطینی به حفظ وضعیت جنگی دامن بزند. حماس می خواهد کنترل سیاسی و مذهبی مردم غزه را که گروگان گرفته است حفظ نماید و هر گونه ائتلافی را با مقامات مدنی فلسطینی مردود می داند.

نکته ای که می توان به آن یقین داشت این است که خشونت دائمی بی اشغالگری نمی توانست ادامه یابد. وضعیت کنونی را محاصره غزه و پایان مذاکراتی به بار آورده است که نتیجه ای به جز فقر و تحقیر نداشته اند و مردم غیرنظامی فلسطین را تروریزه کرده اند، مردمی که عملاً در زندانی با سقف باز می زیند. ارنا مرخامیس [فعال سیاسی اسرائیلی مدافع فلسطینیان – م.] در مصاحبه ای که به تاریخ ۶ / ٧ / ١٩٩١ از رادیو فدراسیون آنارشیست پخش شد، گفت:«هیچ تروری بدتر از اشغال نیست و هیچ اشغالی بدتر از اشغالگری اسرائیل نیست.»
امروز نوار غزه به اسرائیل اجازه می دهد تا جدیدترین سلاح های مرگبار خود را آزمایش کند. صنعت اسلحه سازی اسرائیل پس از هر عملیات نظامی، مانند آن چه اکنون در غزه می گذرد، میلیاردها دلار سلاح می فروشد. در نمایشگاه های جهانی سلاح، آن هایی که مهر «استفاده شده» را خورده اند، بهتر به فروش می رسند.

تا زمانی که اسرائیل از اشغال بیش از پیش سرزمین های فلسطینی دست برندارد مذاکره با فلسطینیان به جایی نمی رسد. مقامات اسرائیلی خواهان صلح نیستند. حفظ وضعیت جنگی دائمی برای این مقامات شرط لازم سیاست توسعه طلبانه اشان است. صلحی واقعی با فلسطینیان برای اسرائیل فاجعه خواهد بود، چرا که:
یک – به انضمام سرزمین های فلسطینی پایان خواهد داد؛
دو – تضادهای بزرگ اجتماعی جامعه ی اسرائیلی را برجسته خواهد کرد، چرا که این جامعه دیگر در تهدید جنگ نخواهد بود.
اگر بنیادگرایان مذهبی فلسطینی یکی از مسئولان شکست مذاکرات صلح هستند، مقامات اسرائیلی مسئولیت اصلی را به دوش می کشند چرا که عزم جزمشان در انضمام هر چه بیش تر سرزمین های فلسطینی و حفظ فلسطینیان در مناطقی به مراتب کوچک تر مبرهن است.

اصل مطلب چیزی به جز اشغالگری اسرائیل و سیاست دائمی توسعه طلبانه ی آن نیست.
برای این که خشونت پایان یابد باید اشغالگری خاتمه پیدا کند.

فدراسیون آنارشیست فرانسوی زبان (فرانسه، بلژیک، سوئیس)
١۵ / ٧ / ٢٠١۴

ترجمه: نادر تیف – ٢١ / ٧ / ٢٠١۴ (۳٠ / ۴ / ١۳٩۳)

منبع:
http://i-f-a.org/index.php/fr/communiques/520-ce-qui-se-passe-a-gaza-represente-un-danger-permanent-pour-toutes-les-populations

siahmosht's avatarسیه‌مشت

آمریکا و اروپا مسئولیت فراوانی در فاجعه ی کنونی غزه دارند، چرا که بی قید و شرط از سیاست اسرائیل پشتیبانی و اخبار کژدارو مریزی منتشر می کنند. چرا رئیس جمهوری «همبستگی فرانسه را علیه موشک هایی که از غزه می آیند» اعلام می نماید، «محکومیت قاطع فرانسه را علیه این تجاوزات» مطرح می کند، «حق اسرائیل را برای هرگونه تصمیمی در جهت حفاظت از مردم خود» به رسمیت می شناسد، بی آن که از مرگ غیرنظامیان غزه سخنی بگوید؟
رئیس جمهور فرانسه کلمه ای در باره ی جهنمی که خانواده های فلسطینی، کودکان، زنان و غیرنظامیانی که در آن سوی «سد امنیتی» قرار دارند، نمی گوید. او یقیناً همه ی مردم فلسطین، از جمله زنان و کودکان را «تروریست» می داند. چنین است که صدها کشته و زخمی فلسطینی در خانه ها، مدرسه ها و تعاونی های کشاورزی با چهارصد تن بمبی که عملیات نظامی اسرائیل در سه روز…

View original post 544 more words

ئەگەری پارچە پارچەبوونی عیراق و ڕێ و شوێنی ئێمە ئەناركیستان

ئەگەری پارچە پارچەبوونی عیراق و ڕێ و شوێنی ئێمە ئەناركیستان

پێشتر لە ھەڵوێستنامەیەكدا تێڕوانینی خۆمان [سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان] لەبارەی جەنگ و ھێرشی داعش و كێشمەكێشی ڕامیارانی سوننە و شیعە لەسەر دەسەڵات خستەڕوو، لێرەدا ھەوڵی خستنەڕووی ھەڵوێستمان لەمەڕ ئاكامی نەخشەی ڕامیاران و جەنگ دەدەین.

بە تێڕوانینی ئێمە لە ساڵی ١٩٩١ بەملاوە عیراق وڵاتێكی یەكپارچە نەبووە، بەتایبەت پاش ڕوخانی ڕژێمی دیكتاتۆریی پێشوو و داگیركردنی لەلایەن ھێزە ھاوپەیمانەكانی ئەمەریكاوە لە ساڵی ٢٠٠٣دا، كە بەكردەوە عیراق بەسەر سێ ناوچەكەدا دابەشبووە؛ ھەرێمی كوردستان بەو جۆرەی كە لە ڕاپەڕینی ئازاری ١٩٩١دا سەربەخۆیی خۆی بەدستھێنا، تا ئێستاش بە جۆری فیدراڵی دەوڵەتیی سەربەخۆیی لاوەكی خۆی ھەبووە، ناوچەی سوننەنشین بەردەوام لەتەك حكومەتی نێوەندیدا لە كێشەدابووە و لە ھەموو خزمەتگوزاریی و گرنگیپێدانێك بێبەشبووە، ناوچەی سێیەم، ناوچەی دەسەڵاتی فەرمانداریی نێوەندییە، كە جڵەوی لە دەست ڕامیارانی زۆرینەی شیعەدایە.

سەرباری ھەموو ھەوڵ و پیلانە ڕامیارییەكانی دەسەڵاتخوازان، ھێشتاكە خەڵكی عیراق [ئەوانەی كە بێدەسەڵاتن] لە باكوورەوە تا باشوور لەڕووی پەیوەندی كۆمەڵایەتییەوە پێكەوە دەژێن، ھەرچەندە لە ماوەی نیو سەدەی ڕابوردوودا بەردەوام باجی كێشمەكێش و دەمارگیریی ڕامیاریی و تەقینەوە و جەنگ و ئەنفال و كیمیاباران و ڕاگواستن و سووتاندنی گوند و شارۆچكەكانیان داوە و قوربانی جەنگی دەسەڵاتخوازانەی پارتە ڕامیارییەكان بوون.

بەڵام تەقینەوەی ئەم جارەی ململانێ سەربازییەكانی دەسەڵاتداران و دەسەڵاتخوازان بە جێیەك گەییشتووە، كە ئایەندەی ئەم دەڤەرەی خستووەتە سەر دوویانی جەنگ یا جیابوونەوە، كە لە ھەر دوو بارەكەدا لێكدابڕینی ڕیزی خەڵكی ژێردستەیە بە قازانجی دەسەڵاتداران و دەسەڵاتخوازان، ئەگینا لە دەرەوەی كێشمەكێش و كیندەدۆزی ڕامیاران و دەسەڵاتداران، خەڵكی ئاسایی بێدەسەڵات، ھیچ كێشەیەكی لەتەك ھاوسێ و ھاوكار و ھاپۆل و ھاودەم و ھاوەڵەكانیدا نییە و پرسە کۆمەڵایەتییەکان و خواستە هاوبەشەکان بەسەر دەمارگیریی خێڵەکیی و نەتەوەیی و ئایینیدا زاڵن.

ھەڵبەتە، بۆ ئێمە ئەناركیستەكان ڕێگەی سێیەم ھەردەم بوونی ھەیە و پێشنیارە، كە ڕێكخستنەوەی كۆمەڵە لەسەر بنەمای پێكھێنانی ھەرەوەزیی و كۆمونە ئازادەكان، كە بە خۆبەڕێوەبەرایەتی سەربەخۆ لەسەر بنەمای دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ پشتئەستوور بێت. بەڵام بەداخەوە لەم ساتەدا كە ھێزەكانی دەوڵەت و میلیشیاكان لە ھەوڵی كۆمەڵایەتییكردنەوەی جەنگی دەسەڵاتخوازانەیاندان، ھێزی كۆمەڵایەتیی جەماوەر یا لە ناھوشیارییدا بەسەر پارتییەكان و میلیشیاكاندا دابەشبووە یا پڕشوبڵاو و ناھوشیار و گیریخواردووە. لەبەرئەوە ئەگەر لە باری ناھوشیارییشدابێت، باشترین ئەڵتەرناتیڤ ئەوەیە، كە بڕیارەكان بۆ خودی جەماوەر بگێڕینەوە، تەنیا لەیەك باردا نەبێت، كە بڕیاری جەنگ و قوبانیبوونە بۆ سەروەریی سەرمایەداران و ڕامیاران، ئەگینا لەم ساتەدا ھەر شتێك كە بەر لە ڕوودانی جەنگی نێوان ئێتنی و مەزھەبەكان بگرێت، وەك ھەنگاوی یەكەم بۆ دەربازبوون لە ماڵوێرانییەك كە لەوانەیە جینۆساید و كۆمەڵكوژیی ملیۆنی لێبكەوێتەوە، پەسەندترە. بەتایبەت ئەوەی كە لە مێژووی ڕژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عیراقدا بینەری جەنگی (٣٠) ساڵەی ڕژێمەكان دژی سەربەخۆخوازی كوردان و جینۆسایدی سەدان ھەزاری گوندنشێنانی كوردین بەناوی ئەنفال لە ساڵی ١٩٨٨ و كیمیارانی چەندین گوند و شارۆچكەی كوردنشین و سووتاندنی زۆنگاوە شیعەنشینەكانی خوارووی عیراق بووین و ئەوەی كە ئەم ڕۆژە لە ڕووداندایە درێژكراوەی ھەمان ڕابوردووە بە پشتیوانی دەوڵەتانی ناوچەكە و سەروران و دەسەڵاتخوازانی نێوخۆی عیراقە و پارتییە ڕامیارییەكان لەپێناو گەییشتنیان بە دەسەڵات، لە كۆمەڵایەتییكردنەوە و ڕەھەند [بوعد] پێبەخشینی كینەدۆزی و كوشتاردا ڕۆڵی سەرەكی دەبینن و پیادەكەری ڕامیاریی نیئۆلیبرالیزم و نەخشە ئابورییەكانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانكی جیھانی و زلھێزە داگیركەرەكانن.

– ئەگەرەكانی جیابوونەوە

لێرەدا پرسیارێك یەخەی ئێمە دەگرێت، دەسەڵاتدارانی ھەرێمی كوردستان چ دەوڵەتی سەربەخۆی بۆرجوازی كوردیان ھەبێت یا حكومەتی ھەرێمیی وابەستەی عیراق، وەك دەوڵەتەكانی ناوچەكە و حكومەتی نێوەندیی عیراق، چەوسێنەری كرێكاران و خەڵكی زەحمەتكیشن و نوێنەرایەتی زلھێزەكان و كۆمپانییە جیھانخۆرەكان دەکەن. لەبەرئەوە لە بارێكی ئاوا دەوڵەتبوونیان نابێتە ھۆی دەسەڵاتێكی توندتر یا نەرمتر، بەڵكو بە ھەمان شێوەی تا ئێستایان درێژە بە چەوسانەوە و دستەمۆكردنی ژێردەستانی ئەم دەڤەرە بۆ بەرژەوەندی ئابووریی و ڕامیاریی زلھێزەكان دەدەن.

ڕاستە جیابوونەوەی بەشەكانی عیراق دەبێتە ھۆی لەیەك دووركەوتنەوەی خەباتی چینایەتی ژێردەستانی دەڤەرەكان، بەڵام لە ڕاستیدا لە پاش خەباتی كرێكارانی (گاورباغی) و ھاوخەباتی ساڵانی پەنجاكانی سەدەی ڕابوردوو، ئیدی لە سەرەتای ساڵانی دەھەی شەست بەملاوە ڕیزی چینایەتی ژێردەستان ھەردەم لەژێر كارایی جەنگ و كێشە ڕامیارییە ئێتنی و مەزھەبییەكاندا لە یەكترازاندا بووە و بەداخەوە لە ئێستادا لەژێر كارایی ڕووداوەكاندا ھێندەی دیكە ئەو بارە خراپتر بووە. ئەمەش ئەگەری پەرەسەندن و ھەڵگیرسانی جەنگی ھەمەگیر و كۆمەڵایەتییبوونەوەی ڕەھەندەكانی زاقتردەكاتەوە، ھەڵبەتە بێجگە لەوەی كە لە كۆتایی جەنگی (عیراق-ئێران)ەوە دەزگە سیخورییە جیھانییەكان بە ھەموو شێوەیەك خەریكی پێكھێنانی باندە مافیایی و دەستە تیرۆریست و گروپە مەزھەبی و ڕامیارییە توندڕەوەكانن و لە ڕێگەی ئەوانەوە زەمینە بۆ جەنگە ناكۆتاكان خۆشدەكەن.

لە بارێكی ئاوادا كە ئەگەری جەنگی كۆمڵكوژییانە لە یەكگرتنی ڕیزی چینایەتی زیاترە، لەوانەیە ڕاپرسی (ڕیفراندۆم)ی خەڵكی لەسەر بڕیاردان لەسەر پرسەكان، باشترین و ئاوەزگیرانەتربێت، ھەرچەندە بە حەز و ئارەزوومەندیی ئێمە نییە و ئێمە خوازیاری بڕیاردانی سەربەخۆی جەماوەررین لە دەرەوەی پێشنیار و نەخشەكانی ڕامیارانەوە و لە (٩) ساڵی ڕابوردوودا ھەوڵ و بانگەوازی ئێمە بۆ خەباتی سەربەخۆی جەماوەریی و پێكھێنانی ھەرەوەزییە گەلییەكان و فێدراسیۆنە ئازادەكان و یەكگرتنەوەیان بووە لە كۆنفیراڵییە ناوچەیی و ھەرێمییەكاندا، بەڵام لەبەرئەوەی كە مەترسییەكان لە ئومێدەكان زەقتر و دەركەوتەترن، باشترین ھەڵبژێر بڕیاردانی ڕستەوخۆی دانیشتووانی ھەرێمەكانی عیراقە لەسەر داھاتووی خۆیان.

لە بارێكی ئاوادا ئێمە چاوەڕێی بڕیاردانی خەڵك لەسەر بنەمای پاگەندەی ژەھراوی ڕامیاریی لایەنە دەسەڵاتخوازەكان نامێنینەوە و لە ھەنگاوی یەكەمدا ئەركی سەر شانمانە كە لە مەیدانی پاگەندەی بەردەوامەوە دژی ھەوڵ و پاگەندەی نوێڼەرانی لیبراڵ و ناسیونالیست و مەزھەبیی بۆرجواكان، كار بۆ پێكھێنانی ڕێكخراوە سەربەخۆ جەماوەرییەكان و گروپە خۆجێییەكان و خۆبەڕێوەبەرایەتییە گەلییەكان و جێخستنی بنەماكانی دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ بكەین، چ وەك بەرپەرچدانەوەی پیلانەكانی ئێستا و چ وەك ئامراز و مەیدانەكانی خەبات لە داھاتوودا.

ھەڵبەتە ئەمە بەواتای پەسەندکردن و پەسەندبوونی سەرەنجامە نەخواراوەكان نییە، بەڵكو بۆ ئێمە خەباتكارانی دژی سیستەم و سەروەریی چینایەتی، ژێردستی ھەر دەوڵەت و فەرمانداریی [حكومەت] و ڕێكستڼێكی قوچكەیی بین، خەباتمان لەپێناو كۆمەڵی ئەناركیدا ناوەستێت و لەو ساتەوەش كە عیراق بەسەر چەند دەوڵەتی جیاوازدا دابەشببێت، ئێمە وەك ئێستا لەسەر تێكۆشان و پەرەدان بە چالاكییەكانمان بەرەدەوام دەبین و لە ھەر شوێن و گۆشەیەكی ئەم جیھانەدا بێت، بە ھەمان گیانی ھاوخەباتی چینایەتی و ئەناركییەوە، بە ھاوپشتی ھەمیشەیی و بەردەوام لەتەك هاوڕێ و هاوچێنە عەرەبزمان و تورکزمان و فارسیزمانەکانمان، خۆمان لە ڕیزی خەباتكارانەی ئەواندا دەبینین و وەك ئێستا خۆجێی چالاكی دەكەین و گەردوونی بیردەكەینەوە و خەبات بۆ جیھانێكی خاڵی لە سنوور و سەروەریی و مشەخۆریی دەكەین.

– ڕیفراندۆمی ئازاد

پێش ھەموو شتێك ئێمە لەوە دڵنیایین، كە لە سایەی سەروەریی چێنایەتیدا ھیچ كات ئەگەری ڕوودانی ڕیفراندۊمی ئازاد بوونی نییە، چونكە بەرلەوەی كە بڕیاری ڕیفراندۆمەكە بدرێت، ئامانجەكانی ڕیفراندۆمەكە بەگوێرەی بەرژەوەندی چینی بۆرجوا و دەسەڵاتداران و ڕامیاران داڕێژراون و ھیچ پەیوەندییەكیان بە خواست و پێداویستییەكانی ژیانی ڕۆژانەی خەڵكەوە نییە. لەبەرئەوە تەنیا كاتێك دەكرێت و لە توانادا ھەیە كە ڕیفراندۆمێكی ئازاد ڕووبدات، كە تاكەكانی كۆمەڵ لە ڕووی ئابوورییەوە سەربەخۆبن و لە ڕووی دەسەڵاتەوە یەكسان بن و مافی خۆبەڕێوەبەریی و بڕیاردانیان ھەبێت، هەروەها ڕاگەیاندن لە چنگی دەوڵەت و پارتییەكان ڕزگاربووبێت.

لەبەر ئەو ھۆیانەی سەرەوە، ڕیفراندۆمێك كە بڕیارە لە ھەرێمی كوردستان یا ھەر ھەرێمێكی دیکەی عیراقدا بەرپابكرێت، ناتوانێت ئازاد و لە دەرەوەی ویست و بڕیاری سەروەران و زلھێزەكانی جیھان بێت. لە ھەرێمی كوردستاندا لە دوو دەھەی ڕابوردوودا چەند جار ڕاپرسی ئەنجامدراون، بەڵام لەبەرئەوەی كە لە بەرژەوەندی زلھێزە داگیركەرەكانی عیراق و خودی دەسەڵاتدارانی ھەرێمی كوردستان نەبوون، سەرەنجامەكان فڕێدراونەتە سەبەتەی زىڵی پارلەمان و ڕامیارانەوە.

بەڵام هەرگیز ئەمە بەو واتایە نییە، كە ھێزە ئازادیخواز و سۆشیالیستخوازەكان نەتوانن ھاوكێشەكان پێچەوانە بكەنەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر لەسەر بنەمای خەباتی سەربەخۆ و میكانیزمگەلێكی شۆڕشگێڕ [دژە-سیستەم/دژەباو] خەبات و چالاكی بۆ ھەڵخڕاندنی ڕای گشتی و وروژاندنی خودھوشیاریی تاك و كۆمەڵە سەربەخۆكان بكرێت، دەتوانرێت سەرەنجامێكی دیكە ھەبێت، بۆ نموونە ئەگەر ئاراستەی ڕاپرسییەكە دژی ئامانجە گەلییەكانی چین و توێژە بندەستەكان بن، ئەوا بە بایكۆت یا بەشداریكردن بە كارتی سپی، دەتوانرێت ڕەوایەتی و سەركەوتوویی ئامانجی گڵاوی ڕامیاران پووچەڵبکرێتەوە.

ڕیفراندۆمێك كە لە ئێستادا ڕامیاران پێشنیاریدەكەن، لە بۆ ھەڵبژاردنی جۆری ڕێكخستن و شێوازی بەرھەمھێنان و خۆبەڕێوەبردن و چێكردنی كۆمەڵگەی ئازاد و کۆمەڵی ھەرەوەز نییە، بەڵكو بۆ دیاریكردنی سنووری دەسەڵات و سەروەریی بۆرجوازی و ڕامیارانی سوننە و شیعە و كوردزمانە، كە سەرەنجام ھەر بەردەوامیی بە سیستەم و سەروەریی چینایەتی و مشەخۆریی ڕامیاران و كۆیلەمانەوەی ئێمەی ژێردەستە بە سوننە و شیعە و و كوردزمانەوە، دەبەخشێتەوە.

– دەوڵەت؛ ھەرێمیی ، نێوەندیی ، جیھانیی ؟

پێش ھەموو شت ئێمە دەوڵەت و بیرۆكەی دەوڵەتێك كە پاگەندەی بۆ دەكرێت ڕەتدەكەینەوە، نەك لەبەرئەوەی كە واژەی فریودەرانەی “كوردی” دەكرێتە پاشكۆی، نەخێر. لەبەرئەوەی كە دەوڵەت ھیچ كات ناتوانێت كوردی، عەرەبی یا ئینگلیزی بێت، بەواتایەكی دیكە دەوڵەت وەك پاگەندەی بۆ دەكرێت، پارێزەر و ڕێكخەری بەرژەوەندی و ژیان و كاروباری خەڵكی نییە، بەڵكو دەوڵەت ئامرازی سەركوتی چین و توێژە كوردزمان و عەرەبزمان و ئینگلیززمان و…تد و بەكردەوە لە ژیانی كەتواریی ڕۆژانەی خۆمان و لە ئەزموونە مێژووییەكانی ھاوچینانماندا دەیبینین، دەوڵەت ڕێكخراوی یەكخستن و تەباییپێدانی خواست و بەرژەوەندی و ویستی [ئیرادەی] سەرمایەدارانی سەروەر و ڕامیارانی مشەخۆرە بۆ سەركوتكردنی یاخیبوونی چەوساوان و كۆیلەڕاگرتنیان.

لەبەرئەوە، ئێمە دەوڵەت لە ھەموو شێوە و قەبارە و بە ھەموو جۆرەكان و ڕەنگەكانییەوە ڕەتدەكەینەوە، لە بەرامبەردا خوازیاری كۆمەڵگە ئازادەكانین، كە لەسەر بنەمای ھەرەوەزیی كۆمەڵایەتی و سەربەخۆیی ئابووری و یەكسانی دەسەڵات و دادپەروەریی و ھاوپشتی جیھانی پێكدێن و یەكگرتن و جیابوونەوە و بڕیاردانیان لەسەر بنەمای پێكھاتە و ڕێكخستنی ئاسۆیی فێدراسیۆن و كۆنفێدراسیۆنە پشتبەستووەكان بە دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ و سەربەخۆیی تاك و كۆمیونیییەكان دێتەدی.

لەسەر ڕۆشنایی ئەو تێڕوانین و بنەمایانەی سەرەوە، ئێمە هەردەم دژی دەوڵەت پاگەندە دەكەین و ئەگەر لە ئێستادا خەڵكی بندەست دەوڵەتی بۆ لەنێونەجێت، ئەوا خوازیاری ئەوەین كە بەلایەنی كەمەوە ھەندێك داخوازیی و مافە سەرەتاییەكان و ئازادییەکان تاكی بێدەسەڵات مسۆگەربكرێن، لەوانە :

– یەكسانی و ھاومافیی گشت ئێتنیی و كۆمەڵە ئایینییەكانی چوارچێوەی ئەو دەوڵەتە ئەگەرییە بەناوی كوردەوە.

– یەكسانی ڕەگەزیی و بنەماییكردنی مافی منداڵان و دەستكۆتاكردنی ئایین و پارتە ڕامیارییەكان لە ژیانی خەڵكدا.

– سەپاندنی ئازادییە كەسیی و جڤاكییەكان : خۆڕێكخراوبوونی سەربەخۆ و ئازادی پێكھێنانی ھەرەوەزییەكان و ئازادی چۆنیەتی ژیان و ڕادەربڕین و نووسین و ڕەخنەگرتن و خۆنیشاندان و بڕیاردانی تاك و كۆمەڵەكان لەسەر ژیانی خۆیان.

– ھەبوونی مافی خۆبەڕێوەبەرایەتی سەربەخۆی جڤاكی ناوچە و ھەرێمەكان … .

– ئازادی ھەڵبژاردن و بەكاربردنی زمانی دایكی ھەر گروپ و ئێتنییەك وەك زمانی كارگێریی و پەروەردە و خوێندن و ڕاھینان و پەیوەندی.

– مسۆگەریی مافی جیابوونەوە و یەكگرتنی ھەر ناوچە و ھەرێمێك لەتەك ئەوانی دیكەدا…

– ڕێكخستنی خۆبەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵەکان لەسەر بنەمای ئۆتۆنۆمی كۆمیونیتی و ناوچەكان …

– ھەڵوەشاندنەوەی خەرج و مووچەی تایبەتی پارتییەكان و ڕامیاران و دەزگە ئایینییەكان و لابردنی لەسەر ھەزێنە و داھات و سامانی كۆمەڵ.

– سەندنەوەی بەرتەریی ئابووریی و خانەنشینی تایبەتی ڕامیاران و پۆستی سەرۆكایەتی و مووچە و خانەنشینیی پاشایانەی ئەو …

– سەندنەوەی شاخ و دەشت و گرد و زەوییەكان و كەرتەكانی بەرھەمھێنان لە كۆمپانییە پارتیی و تایبەتەكان و گێرانەوەیان بۆ سەر دارایی كۆمەڵایەتی/ گشتی.

– دەستكۆتاكردنی كۆمپانییە جیھانخۆرەكان و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانكی جیھانی و زلھێزەكان و دەوڵەتی نێوەندی …

– دابینكردنی مافی پەنابەریی و ھاوتایی لە نێوان گشت دانیشتووان لە ھەر ڕەگەز و نەژاد و ئێتنیی و ئایین و…تد و ھەڵوەشاندنەوەی یاسای ڕەگەزنامەی پلە یەك و پلە دوو، یاساخبوونی دیپۆرتكردنەوەی ھەر پەنابەرێك

– یەكسانی ھەمە لایەنە لە ماف و كرێ و یەکسانیی ھەلی كار لە نێوان كرێكارانی نیشتەجێ و كرێكارانی كۆچەر…

– ….. ھیدیكە ….

وەك پێشتر گوتمان، ئێمە خوازیاری كۆمەڵی سۆشیالیستی/ ئەناركین و ھەموو سیستەمێكی ڕامیاریی و سەروەریی ھەر كەسێك بەسەر ئەوانی دیکەدا ڕەتدەكەینەوە. ھەروەھا خوازیاری پێكەوە ژیان و مانەوە و ھاوخەباتی ھەمووانین، بەڵام ئەگەر مانەوە و پێكەوەژیانی پێكھاتەكانی عیراق لەبەردەم ھەڕەشەی جەنگی خێڵەكی و ئایینی و نەتەوەییدا بێت، ئەوا لەبەر دووبارە نەبوونەوەی نەھامەتیی و كۆمەڵكوژییەكانی بۆسنە و ھەرزەگوین و ..تد، كە ھەموو كات باندە مافییەكانی سەرمایەداری زەمینەیان بۆ خۆشدەكەن، ڕەوایەتی بە بڕیاردانی ھەمووانیی دانیشتوانی ھەرێمەكانی عیراق لە ڕیفراندۆمی ئازاددا دەدەین و ئەگەر لە سەرەنجامی ئەو ڕێكفراندۆمەشدا چین و توێژە بندەستەكان لە ئاستی خودھوشیاریی و خۆبەڕێوەبەرایەتی سەربەخۆی كۆمیونیتی و ھەرەوەزییەكانی خۆیان نەبن، ئەوا ھەوڵ بۆ دروستكردنی فشار لەسەر دەوڵەتی نێوەندی و ھەر دەوڵەتێكی دیكە كە بڕیارە دروستبێت، دەەین، تاوەكو بە ھەر رادەیەك كە ھەوڵ و خەباتی چەوساوان لە توانایدا ھەیە، سنووری دەسەڵاتداریی سەروەریی و مشەخۆریی سەرمایەداران و ڕامیاران بەرتەسك بكەینەوە و پانتاییەك بۆ ڕێكخستنی ژیانمان بەو جۆرەی كە دەمانەوێت، دابینبكەین.

نا بۆ دەوڵەت و سیستەمی ڕامیاریی

نا بۆ كۆمەڵگەی چینایەتی و جەنگی كۆمەڵایەتی

بەڵێ بۆ خەبات و جەنگی چینایەتی

بەڵێ بۆ پێكەوەژیان و تەبایی ھەموو ئێتنیی و ئایینداران و چین و توێژە پڕۆلیتێرەكان

سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان

٥ی جولای ٢٠١٤

دەوڵەت بابەتێك بۆ گفتوگۆ لە نێوان مارکسیستان و ئەنارکیستانی کوردستان

دەوڵەت بابەتێك بۆ گفتوگۆ لە نێوان مارکسیستان و ئەنارکیستانی کوردستان

لەم مشتومڕە ئازاد و كراوەیەدا، كە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ئەنجامدراوە و لە سایتە كوردییەكاندا خراوەتە بەرچاوی خوێنەران، ئەم ھێژایانەی خوارەوە بەشدارییان كردووە:

زاھیر باھیر، ** ****، ھەژێن، تاھیر ساڵح شەریف، سیروان عەلی، سەلام عارف، شێخ عەبدول

بەرایی:

هاوڕێ زاهیر باهیر، کە ئەناركیستێکی ڕەخنەگری” دەوڵەت ” و ڕەخنەگری تێزی ” دیکتاتۆری پرۆلیتاریا “ی مارکس و مارکسیستەکانە، لە لاپەڕەی فەیسبووکی خۆیدا چەند پەرەگرافێکی لە وتارێکی ” میخائیل باکۆنین* ” لە بارەی دەوڵەتەوە بڵاوکردەوە. بەڕێز ** **** کۆمێنتێکی ڕەخنەیی لەسەر هەمان بابەت نووسی. پاشان هاوڕێ هەژێن هاتە ناو گفتوگۆکەوە. بەدوای ئەویشدا، من [تاھیر ساڵح]، بە کۆمێنتێک بەشداری گفتوگۆکەم کرد و مشتومڕەکە دەربارەی پێویستبوون و پێویستنەبوونی “دەوڵەت” لەڕوانگەی مێژووییەوە درێژەی کێشا و چەند بابەتی لاوەکیش هاتە نێو گفتوگۆکەوە.

لەم گفتوگۆیەدا، دوو تێڕوانینی مارکسیستی و ئەناركیستی بەرامبەر بە “دەوڵەت ” بەرچاو دەکەون، دوو تێڕوانین، کە لە بناغەوە مامەڵەی جیاواز لەگەڵ چەمکی ” دەوڵەت “دا دەکەن. خاڵی سەرنجڕاکێش  لەم گفتوگۆیەدا، تێڕوانین و تێگەیشتنە ناکۆک و جیاوازەکان نییە، بەڵکو دەرکەوتنی شێوازو گیانێکی نوێیە لە گفتوگۆی نێوان مارکسییەکان و ئەناركیستەکانی کوردستاندا. سەرەڕای جیاوازییە فیکری و جیهانبینییەکان، هەموو لایەک بە گیانێکی هاوڕێیانە، ڕێزنان لە بیروڕای یەکتری و دوور لەسکتاریزمی گروپی و مهاتەرات مامەڵە لەگەڵ یەکتریدا دەکەن، کە ئەمەش دیاریدەیەکی نوێیە لەناو ئەو گەڕەلاوژە و شیروتیر لەیەکهەڵکێشانەی نێو دنیای سیاسەت و فیکری کوردیدا.

پێویستە ئەوەش بڵێم، کە ئاستەمە ئەم باس و مشتومڕانە لە چوارچێوەیەکی سنوورداری وەک فەیسبووکدا جێگایان بێتەوە. لەسەر پێشنیاری هاوڕێ ” هەژێن ” بڕیارماندا ئەم تەوەرەیە بگوازینەوە بۆ نێو (سایتی کوردستانپۆست ئینفۆ) و (سایتی سەکۆی ئەنارکیستانی كوردستان). بابەتی ” دەوڵەت “، تەوەرەیەکی کراوەیە و هەر کەسێک کە خوازیاربێت بیروبۆچوونی خۆی لەسەر بنووسێتەوە، یان بۆچوون و ڕەخنەکانی خۆی لەسەر ڕوانگەی بەشداربووانی ئەم تەوەرەیە بنووسێتەوە، دەتوانێت بۆ هەردوو سایتەکەی بنێرێت.

دوایین شت کە پێویستە ئاماژەی پێبدەم، ئەوەیە کە ئەمەی لێرەدا دەیخوێننەوە، سەرەتایەکە بۆ لێکۆڵینەوە لە چەمکی “دەوڵەت” و هیچ  یەکێک لە بەشداربووانی ئەم تەوەرەیە، ڕوانگەی کۆنکرێتی خۆی و ئەنجامگیری تەواوەتی خۆی سەبارەت چەمکی ” دەوڵەت ” نەخستۆتەڕوو. بەهۆی دەستپێکردنی سەرەتایی باسەکەش، کۆمێنت و بۆچوونەکان پەرژوبڵاون و بە ناچاری پەل بۆ چەند کێشەی لابەلای دیکە دەهاوێژن، کە لەدەرەوەی تەوەرەی [ دەوڵەت و چەمکی دەوڵەت ]ن. بەو هیوایەی کە لە داهاتووی مشتومڕەکاندا، خۆ لە باسی لاوەکی بپارێزرێت.

بۆ خوێندنەوەی پەرتووکەکە لەسەر کۆمپیوتەر و مۆبایل، کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە

serberg-online

Click to access dewllet-%20online%20version.pdf

http://issuu.com/home/docs/dewllet-_print_version/edit/embed

بۆ چاپکردنی پەرتووکەکە لەسەر کاخەز، کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە

serberg- print

Click to access dewllet-%20print%20version.pdf

http://issuu.com/home/docs/dewllet-_online_version/edit/embed

ڕۆژاوا، ئەزمونێکی نوێ، باشترین نموونەیەکە لە بڕواکردنە سەرخۆ لە بەرگری و خۆڕاگریی

ڕۆژاوا، ئەزمونێکی نوێ، باشترین نموونەیەکە لە بڕواکردنە سەرخۆ لە بەرگری و خۆڕاگریی

زاهیر باهیر- سلێمانی

٢٠/٠٥/٢٠١٤

بەشی یازدەهەم و کۆتایی

بەرئەنجام و دوا قسەم :

دەتوانرێت لە ڕوانگەو تێڕوانینی جیاوازەوە هەر لە چەپ و ڕاست و مارکسیستەکان و کۆمۆنیستەکان تا دەگاتە ئازادیخوازەکان، ئەنارکیستەکان، قسەو پێشبینی لەسەر داهاتووی ئەو ئەزموونەی ڕۆژاوا، بکرێت و لێکدانەوەی زۆریشهەڵبگرێت.

لای منێکی ئەنارکست/ئەنارشی مەسەلەکان، ڕووداوەکان هەرگیز ڕەش یان سپی، نابینم، هیچ کاتێکیش حەلێکی ئامادەکراوم لەلا نییە، هەروەها لە دووتوێی کتێبەکانیشەوە نە لە ئێستای ئەو ڕووداوانە و نە لە داهاتووشیاندا، ناڕوانم، قسەو دەقی بڕگەی مردووەکان بەسەر ڕووداوکاندا ناسەپێنم و جێ بە جێی ناکەم، واتە لای من واقیع هزر دروستدەکات نەك پێچەوانەکەی.

من بە مێشکێکی کراوە و بە لەبەرچاوگرتنی ڕودانی دەیەها ئەگەر، داهاتووی ئەو ئەزموونە دەبینم، فۆرمیلەیەکی حازر و چارەسەرێك و نووشتەیەکی نوسراوم پۆ ئەو ڕوداوە، پێنییە ، هەر لەبەر ئەوەش دەیبەستمەوە بە دەیەها هۆکار و ڕوودانی ئەم ئەگەر و ئەو ئەگەرەوە.

دەبێت ئەوەش بڵێم کە دوو شت لای من لە هەموو ڕووداو و ڕاپەڕین و شۆڕشێکدا گرنگن، کە یەکەمیان: شۆڕش هەڵچوون و تێکۆشان و پیلانی سیاسیو سیاسییەکان نییە و بە تەنها هەڵوەشاندنەوەی ژێرخانی (ئابووری) کۆمەڵگە و لە بەینبردنی چینەکان نییە، کە ئەمە بۆچوون و پێناسەکردنی شۆڕشە لای هەم کۆمۆنیستەکان و هەم مارکسییەکانیش، هۆی ئەمەش لای ئەوان، بینینی تەواوی پەیوەندییەکانە بەشێوەیەکی میکانیکیانە. بەڵام بە بۆچوونی من، ئەگەر شۆڕشیش سەربکەوێت و سەروەرێتی چینایەتیش نەمێنێت، هێشتا دەشێت و ئەگەرێ هەیە کە لە کەتواردا سەروەرێتی لەناو خێزاندا لەسەر کار لە خوێندنگاو شوێنەکانی دیکەش هەر بمێنێت. دەشێت هێشتا جیاوازی نێوان پیاو و ژن هەر بمێنێت، دەکرێت کولتووری خۆپەسەندی وچاوچنۆکی و توندوتیژی لەتەك گەلێك دیاردەی دیکەی پاشماوەی سیستەمی سەرمایەداریدا هەر بمێنن.

لای من ئەوەی سەرەوە، واتە بە تەنها گۆڕینی ژێرخانە ئابوورییەکەی کۆمەڵگە، بەتەنها دەستەبەری شۆڕش و مانەوەی ناکات، بۆیە لە لایەنەکانی دیکەشدا دەبێت شۆڕش بکرێت و پێشوەختیش بکرێت.بناغەی ڕودانی شۆڕشە ئابوورییەکە، واتە هەڵوەشاندنەوەی بنەما ئابوورییە چینایەتییەکان، سەرکەوتوو نابێت، ئەگەر سەرکەوتووش بێت بە هۆی ئەوەی کە خەڵکی لە ڕووی مێنتەڵییەوە ئامادەنییە، پاشاگەردانی ڕوودەدات. هەر لەبەر ئەمەش، دەبێت پێشوەخت شۆڕشی کۆمەڵایەتی لە کولتوردا، لە ڕۆشنبیرییدا لە خودی تاکدا لە هەڵسوکەوتی بیرکردنەوەیدا، بکرێت.

من کێشەکان هەر ئاوا بەو میکانیکییە نابینم، کە ئەگەر شۆڕشی ئابووری و ئاڵوگۆڕی سیاسی [ئەوەی پێی دەڵێن شۆڕشی سیاسی] کرا، ئیدی ئاوا یەکاویەك لەسەر هەڵسوکەوتی کۆمەڵگەو تاکەکانی ڕەنگدەداتەوە. لای من بێزاری خەڵك لە سیستەمی سەردەم و قەناعەتبوون بە گۆڕینی، هەبوونی گیانی بەرگری و بەرهەڵستی و بەگژاچونەوە ( مقاوەمە)، گیانی یاخیبوون، زۆر گرنگە. بەکورتی ڕەتکردنەوەی کولتووری سەردەم، جێگرتنەوەی بە کولتووری یاخیبوون و مقاوەمە، نەك هەر بناغەی شۆڕشە، بەڵکو دەستەبەری مانەوەشێتی.

چۆن ئەو خاڵەی سەرەوە بە ئەزموونی ڕۆژاواوە پەیوەستدەکەمەوە؟

ئەو ئەزموونە لە ڕۆژاوا زیاتر لە دوو ساڵە هەیە، دوای ئەمەش نەوەیەکیزۆر گەنج شاهیدحاڵی ئەو ئەزموونەن، لێرەشەوە گیانی مقاوەمەیان بەخۆیانەوە گرتووە، لە ژینگەیەکی ئازاد و سەربەستدا دەژین، کولتووری ژیانی تەبایی و لێبورن وباوەڕبوون بەخۆو ڕۆحیەتی کارکردنی خۆبەخشیانە و هاریکاری لەوێ، لە برەودایە. ڕاستە لەوێ ژیان سەختە، ڕاستە سادەیە و ستاندەری ئەو ژیانە نزمە و خەڵکی لەوێ لە زۆر پێداویستی سەرەکی ژیان بێبەشن، بەڵام ڕوخۆش، بەخەندە، بەختەوەر، سادە و ساکار، نەبوونی جیاوازییەکی چینایەتی گەورە لەوێ هەموو ئەمانە کەموکوڕییەکانی ژیانی لەوێ پڕکردۆتەوە. ئەمەی کە لە سەرەوە باسمکرد ئەم خەڵکەی فێرکردووە، کە لە داهاتوودا مل بۆ دیکتاتۆرییەت، بۆ سەرکوتکردن، بۆ ملکەچێتی، بۆ ژینگەی نائازاد، بۆ ئەوەی کە کەسانێكی دیکە بڕیارەکانی بۆ بدەن، نادات. ئەمانە هەمووی ئاوا دەکات، کە خەڵکی خۆبەدەستەوەدان ڕەتبکاتەوەو دیسانەوە لەسەر پێی خۆی هەڵسێتەوەو مقاوەمەبکاتەوە، دەستبەو کولتوورەوە کە ماوەیەکە تیایدا دەژی، بگرێتەوە.

دووهەم: گریمان [بەو جۆرەی کە کە خەڵکانێك هەیەو پێمان دەڵین] ئۆجەلان و پەکەکە و پەیەدە هەر هەموویان بە دژی تەوژمی ئەم ئەزموونەوە ڕۆیشتن، ئیدی ئەوەکۆتایی بەم ئەزمونە دێنێت، یاحوکمێکی دیکتاتۆریانە جێگای دەگرێتەوە. ئەمەئیحتیمالە و قابیل بە ڕوودانە. بەڵام لەم بارەشدا جارێکی دیکە نە سوریاو نە ڕۆژاواش حکومەتێکی دیکتاتۆری یا بەلشەفی ئاسا بۆ ماوەیەکی درێژ بەخۆیەوە نابینێت، ئەو زەمانە ڕۆیشت، کە شێوە حوکمێکی وەکو صەدام یا حافز ئەسەد، کە لە شاری حەڵەبدا زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس لە ماوەیەکی کەمدا قەسابی بکات، ئەو زەمانە گوزەشتیکرد، لە ڕۆژاوای کوردستاندا خەڵکی زۆر لە سەرجەمی هەر هەموو تەیار و ڕێکخراو و گروپە قەوەمییەکان و دینییەکان و کۆمۆنیستەکان و مارکسییەکانی باشووری کوردستان هۆشمەندترن، ئەوەی ئەم گروپانە لە ٥٠ بۆ ٧٠ ساڵ لە باشووری کوردستاندا نەیانتوانی بیکەن، خەڵکی ڕۆژاوا لە دوو ساڵدا کردیان و بەرەو تەواوکردنی ئەو ئەزمونە دەڕۆن.

ئەوەی ماوەتەوە بیڵێم ئەوەیە، ئەم ئەزموونەی کە لە ڕۆژاوادا هەیە فکرەیەکی تایبەت بە ئۆجەلان نییە و لە مێشکی ئەوەوە نەهاتۆتە دەرەوە، وەکو کۆمەڵیکی زۆر لە خەڵکی پیمان دەڵێن، بەڵکو لێرەدا ئۆجەلان کرێدتی (Credit ) ئەمەی پێدەبڕێت تەنها لەبەر ئەوەی، کە ئەو لە بەندیخانەدا خۆی پێ ئاشناکردووە و پاش خوێندنەوەیەکی دوورودرێژو تێفکرینێکی زۆر و تاووتوێکردنێکی بێ ئەندازەی سەرجەمی ئەزمونەکانی دیکەی جیهان، گەیشت بەو قەناعەتەی کە دەوڵەت لە هەر پێست و ناوەرۆکێکدا بێت هەر دەوڵەتە و دەوڵەتیش بەدروستکردنی دەوڵەتی دیکە لە جێگای، لەناو ناچێت.

ئۆجەلان لە کونی ژوورەوە، لە بەندیخانەدا، لە ژووری ئینفرادیدا بەو ئاکام و ئەنجامە گەیشت، بەڵام لە هەرێمی کوردستان وناوچەکە نەك هەر سەرکردەکانلە دەرەوەن و بەندیی نین،تەنانەت ڕۆشنبیرەکانیش سەرەرای هەموو ئیدیعا و وێناکردنێك کە لەسەر خۆیان هەیانە، نەیانتوانیوە و بەو سەرنجامە نەگەیشتون، جونکە نایانەوێت وەها بەرخودانێك لێرە و ناوچەکە سەرهەڵبدات، چونکە لە بەرژەوەندی مشەخۆریانە و سەروەریخوانەیان نییە، لەبەرئەوەیە کە بە هەموو شیوەیەک دژایەتی دەکەن و دەیانەوێت بەر بە پەڕینەوەی ئەو ئەزمونە بۆ هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دیکە بگرن.

ئەمە بەرەنجامێکە کە من لە گەشتەکەم بۆ ڕۆژاوا و گفتوگۆکردنی ڕاستەوخۆم لەگەڵ خەڵکی ئەوێ و لێکدانەوەی و بەراوردکردنی بە ئەزموونەکانی پێشووتری شۆڕشی گەلان، پێیگەییشتووم. دەکرێت دیتنی هەر شتێك بەگوێرەی بەرژەوەندی و لە گۆشەنیگای جیاوازەوە، جیاوازبێت و هەموومان لەیەک کاتدا نەتوانین وەك خۆی بیبینین، بەڵام ئەمە ڕەتکەرەوەی ئەوە نییە، کە بۆچوونە جیاوازەکان و میتۆدە جیاوازەکانی لێکدانەوە و بەرەنجامە جیاوازەکان لەسەر مێزی گفتوگۆی کراوەی ئامانجدارانە و ڕاستخوازانە لە تۆڕ و سایت و ڕۆژنامە و رادیۆ و تەلەفزیۆنەکاندا کۆببنەوە و هەوڵی لەیەک تێگەییشتن و پەردەلادان لەسەر لایەنە پۆزەتیڤ و نیگەتیڤەکانی ئەم ئەزموونە بدەن و ڕێگرەکان وەلابنرێن و سەرکەوتنەکان پەرەپێبدرێن. من وەك بینەرێکی ئەو ئەزموونە و وەك نووسەری ئەم ڕاپۆرتە زنجیرەییە، ئامادەی هەموو گفتوگۆیەکی کراوەم و هەوڵیشی بۆدەدەم.