ئەرشیفەکانى هاوپۆل: كوردی – Kurdi

بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان

دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ / ٧

و: زاهیر باهیر- له‌نده‌ن

ىه‌شی حه‌وته‌م:

له‌شاره‌کاندا:

له شوێنه‌پیشه‌سازییه‌کاندا بارودۆخه‌که‌تۆزێك جیاوازبوو، هەرەوەزییبونه‌وه‌ به‌و فراوانیی و چه‌قبه‌ستوه‌ی که‌له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌کاندا ( لادێکاندا) هه‌بوون ، له‌وێ نه‌بوون ، به‌ڵام هێشتا له‌ئاستێکی گه‌وره‌دا بوونیان هه‌بوو. له‌به‌رشه‌لۆنه‌زیاتر له‌3000 کۆمپانیا، هەرەوەزیی کرابوون ، سه‌ر‌جه‌می به‌شی‌گشتی‌خزمه‌تگوزارییه‌کان نه‌ك هه‌ر له‌که‌ته‌لۆنیا به‌ڵکو له‌سه‌رانسه‌ری ناوچه‌ی کۆمارییدا، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو و له‌لایه‌ن کۆمیته‌‌کرێکارییه‌کانه‌وه‌، به‌ڕێوه‌ده‌بران.‌

بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ئایدیا و زانیاری له‌سه‌ر فراوانی هه‌ره‌وه‌زییه‌کان بده‌ین، با ته‌ماشای ئه‌م لیسته‌بکه‌ین که‌له‌لایه‌ن یه‌کێك له‌چاودێره‌کانه‌وه‌خراوه‌ته‌به‌رده‌ست . ئه‌و ده‌ڵێت:
‘ هێڵەکانی ئاسن، فارگۆنی شەمەندەفەرەکان و باسەکان، ته‌کسی و پاپۆڕ و کۆمپانیای کاره‌با و گاز و ئاو و کارخانه‌کانی ئه‌ندازیاری پێکه‌وه‌نانی پارچه‌کانی سه‌یاره‌و دروستکردنیان، کانه‌کانی خه‌ڵووز و چیمه‌نتۆ و چنین و کارگه‌کانی کاخه‌ز و کارخانه‌ی که‌ره‌سه‌و پێویستییه‌کانی ئه‌وانه‌ی له‌مه‌تیریاڵی کاره‌بایی و کیمیاوی دروستده‌کران، کارگه‌کانی دروستکردنی بوتڵی شووشه‌و عه‌تر و کارگه‌کانی پرۆسه‌و دروستکردنی خواردن وپرۆسه‌ی دروستکردنی بیره‌، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا، هه‌روه‌ها ڕۆژانامه‌کان و کارگه‌ی چاپکردن و دوکانه‌کان و مه‌خزه‌نه‌کان و هۆتێله‌کان و چێشتخانه‌فاخیره‌کان و باڕه‌کان و هاوچه‌شنه‌کانی ئه‌مانه‌که‌خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی بوون له‌لایه‌ن هەرەوەزییەکان و کۆمیتەکانی کرێکارانه‌وه‌‌کۆنترۆڵکران یا مانەوەیان لە دەستی خاوەنەکانیان هەمان گرنگییان هەبوو….شانۆی وێنەری جولاو و شانۆی ئاسایی، ڕۆژنامەکان و جاپخانەکان، دوکانەکان، هەنبارەکان و هوتێلەکان، ڕیێستورانە ناودارەکان و یانەکان/باڕەکانیش بەهەمان شێوە دەستیان بەسەردا گیرا.

بەزۆری شوێنه‌کانی کارکردن که‌خاوه‌نه‌کانیان به‌رهه‌مهێنانیان بۆ تێشکاندنی شۆڕش وه‌ستاندبوو یاخود هه‌ڵهاتبوون، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرا، به‌ڵام کرێکاره‌کان له‌م شوێنانه‌دا له‌کارکردن نه‌وه‌ستاون هه‌ر هه‌موو شوێنه ‌گه‌وره‌کانی کارکردن ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو، هه‌ندێکیان خراونه‌وه‌کار و لەلایەن کرێکاره‌کانه‌وه‌به‌ڕێوه‌براون‌. له‌شوێنه‌کانی دیکه‌” کۆمیتەکانی کۆنترۆڵکردن” دروستبوون تاکو دڵنیایی به‌رده‌وامبوونی به‌رهه‌مهێنان هه‌بێت‌( ئه‌مه‌ش له‌و شوێنانه‌دا بوون که‌کرێکاران ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان له‌به‌ڕێو‌ەبە‌ره‌کان نه‌سه‌ندبووه‌وه‌،‌بۆ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، ئه‌م کۆمیتانەیان بۆ‌ڤیتۆدان بۆ وەستانەوە و بەرگرتن لە ده‌سه‌ڵاته‌کانی بڕیارەکانی به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان دروستکردبوو‌)
له‌هه‌ر شوێنێکی کارکردندا گردبوونه‌وه‌ی هه‌موو کرێکاران کارێکی (یه‌که‌یی)بناخه‌یی بوو، له‌نێو کرێکارانی کارخانه‌که‌دا نوێنەرەکانیان هه‌ڵده‌بژارد، تاکو بۆ کاروباره‌کانی ڕۆژانه‌نوێنه‌رایه‌تییان بکه‌ن ، هه‌ر شتێك که‌زۆر گرنگبووایه‌ده‌بوو بگه‌یه‌نرایه‌ته‌گردبوونه‌وه‌که، که ‌لێره‌شدا کۆمیتەیەكی پێنج تا پازده‌ کەسی لە کرێکاران هه‌ڵده‌بژێررا، له‌نێوان ئه‌وانیشدا به‌ڕێوه‌به‌رێك بۆ به‌ڕێوه‌بردن و چاودێریکردنی کاروباره‌کانی ڕۆژانه‌له‌شوێنی کارکردندا، هه‌ڵده‌بژێررا. له‌هه‌ر به‌شێکی پیشه‌سازیشدا شورایەکی/ ئه‌نجوومه‌نێکی پیشه‌سازی هه‌بوو، که‌نوێنه‌رایه‌تی هه‌ردوو یەکێتییە سه‌ره‌کییه‌که‌ی (CNT و UGT)و نوێنەرانی کۆمیتەکانی پێکهاتبوو، هه‌روه‌ها شارەزایانی تەکنیکی لەو کۆمیتانەدا بۆ ڕێنوێنی تەکنیکی‌، بوونیان هه‌بوو. ئه‌رکی شورا پیشەسازییەکان داڕشتنی پلانی گشتی ته‌واو، بۆ پیشه‌سازییه‌کان، بوو.

ترامی [شەمەندەفەری خیابانی] به‌رشه‌لۆنه‌نموونه‌یه‌کی باشه، بۆ ئه‌وه‌ی که‌وەك‌نموونه‌ی کاتی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی شوێنه‌کانی سه‌رکار له‌لایه‌ن کرێکاران، بهێنرێته‌وه‌‌:
له‌سه‌رجه‌می 7000 کرێکار که ‌له‌سه‌رده‌می شۆڕشدا له‌هێڵی ترامدا کاریانده‌کرد ، 6500 کرێکاریان ئه‌ندامی نقابه‌یCNT بوون . به‌هۆی هه‌بوونی شه‌ڕ له‌شه‌قامه‌کاندا هه‌موو ئامرازه‌کانی هاتووچۆ له‌کارکردن وه‌ستابوون، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش نقابه‌ی کرێکارانی هاتووچۆ ( که‌به‌نقابه‌کانی CNT ناوده‌بران) کۆمیسیۆنێکی له‌7 که‌س، پێکهێنا، تاکو ئۆفیسه‌کانی به‌ڕێوه‌بردن، داگیربکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانی دیکه‌ئامرازه‌کانی هاتووچۆ بپشکنن و ئه‌وانه‌یان که‌کار ناکه‌ن، پلانی چاککردنه‌وه‌و شتی دیکه‌که‌بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌یان پێویسته‌، بکه‌ن. پێنج ڕۆژ دوای وه‌ستانی شه‌ڕ 700 ترام له‌بری 600 که‌له‌کاتی ئاساییدا به‌کارده‌هێنران، هه‌موویان به‌ڕه‌نگی ڕه‌ش و سوور که‌ڕه‌نگه‌کانی نقابه‌یCNT بوون ڕه‌نگکران و له‌شه‌قامه‌کانی به‌رشه‌لۆنه‌، که‌وتنه‌وه ‌گه‌ڕ.

له‌گه‌ڵ ڕۆیشتن و کۆتاییهێنان به‌هاندانی کارکردن بۆ مه‌به‌ستی دروستکردنی قازانج ، سه‌لامه‌تی چووه ‌پله‌ی یه‌که‌م و زۆریش بایەخی پێدرا‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه ‌ژماره‌ی ڕووداوه‌کانی هاتووچۆ (حادیسه‌) هاتنه‌خواره‌وه‌، له‌شانی ئه‌وه‌شه‌وه ‌نرخی بیتاقه‌ش‌هاته‌خواره‌وه‌و خزمه‌تگوزاریش باشتر بوون. له‌ساڵی 1936 دا زیاتر له‌183 ملیۆن نه‌فه‌ر گوێزراوه‌ته‌وه‌، له‌ساڵی 1937 دا ئه‌م ژماره‌یه‌چووه‌سه‌ره‌وه‌بۆ 233 ملیۆن . ترامه‌کان وا به‌ڕێکوپێکی و بێ گرفت به‌ڕێوه‌ده‌بران که‌‌کرێکاران توانییان به‌پاره ‌ یارمه‌تی به‌شه‌کانی دیکه‌ی هاتوچۆ له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌کان ( گونده‌کا ن و ده‌وروبه‌ری شار) بده‌ن . کرێ و مووچه‌بۆ هه‌موو کرێکاران‌یه‌کسانی کراو و به‌رزکرایه‌وه‌، بۆ یه‌که‌م جار داووده‌رمان و چاره‌سه‌ری به‌لاش/ ‌خۆڕایی بۆ کرێکاران، به‌ده‌ستهات.

بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه‌کانی پیشه‌سازی ڕێكوپێك بن و به‌باشی به‌ڕیوه‌بچن، سه‌رله‌نوێ ڕێکخرانه‌وه‌، زۆر به‌شی بچووکی نائابووری که‌له‌ڕاستیدا مه‌رجه‌کانی ته‌ندروستییان تیادانه‌بوون ( بۆ ته‌ندروستی خراپ بوون) داخران و به‌به‌کارهێنانی باشترین ئامرازه‌کانی کارکردن به‌رهه‌می دیکه‌ی پێدروستده‌کرا، له‌کاته‌لۆنیا‌70 کارگه‌ی مه‌عادن و کان و پالافتگە و داڕشتن، داخران، ژماره‌ی کارگه‌کانی پێسته‌خۆشکردن له‌71 دانه‌وه‌که‌مکرانه‌وه‌بۆ 40، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌می پیشه‌سازی ته‌خته‌و دار له‌لایه‌ن نقابه‌ی کرێکارانی ته‌خته‌که‌به‌شێك بوون له‌نقابه‌یCNT، ڕێکخرانه‌وه‌.

درێژه‌ی هه‌یه

دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ / ٦

دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ      

                                                                                                                                                                             و: زاهیر باهیر- له‌نده‌ن

به‌شی شه‌شه‌م

له‌كێشه‌ی زه‌ویدا:

به‌هه‌ره‌‌وه‌زیکردنی زه‌وییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی فراوان به‌رده‌وامبوون، نزیکه‌ی سێیه‌كی ( 1 له‌سه‌ر 3) هه‌موو زه‌وییه‌کان له‌ناوچه‌ی کۆمارییدا(ئه‌و ناوچه‌یه‌یه‌که‌له‌لایه‌ن هێزی ئه‌نتی فاشسته‌وه‌کۆنترۆڵکرابوو) ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوون،‌له‌سه‌ر پانتایی ئه‌م زه‌وییه‌یانه‌شدا له‌پێنج بۆ حەوت ملیۆن جوتیار کاریان تیاداده‌کرد . شوێنی هه‌ره‌گه‌وره‌ئه‌راگۆن بوو که‌450 هه‌ره‌وه‌زی، تیادابوو، به‌شی خۆرهه‌ڵات ( ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ده‌وروبه‌ری ڤالێنسیا) 900 هه‌ره‌وه‌زی، قشتالة ( ئه‌و‌ناوچه‌یه‌ی ده‌وره‌ی مه‌دریدی داوه‌) کە 300 هەرەوەزیی تیادابوون. نه‌ك ته‌نها زه‌وییه‌کان ‌هەرەوەزییکران، به‌ڵکو له‌گونده‌کانیشدا کارگه‌ی بچوك بچوك دروستکرابوون، تاکو خه‌ڵکانی ده‌ستڕه‌نگینی ناوچه‌که‌‌ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و کەرەستەی نێوماڵ و شتی دیکه‌به‌رهه‌م بهێنن. به‌هه‌مان شێوه‌ش نانه‌واخانه‌، قه‌سابخانه‌، سه‌رتاشخانه‌زۆری دیکه‌له‌وانه ‌بڕیاردرا که‌بکرێنە هەرەوەزیی.

هەرەوەزییبوونەوە خۆبه‌خشانه‌بوو ئه‌مه‌ش زۆر جیاواز بوو له‌وانه‌ی که‌ستالین به‌زۆره‌ملێ له‌ڕوسیا دروستیده‌کردن، بۆ ئه‌مه‌ش بانگی خه‌ڵکی گوند بۆ کۆبوونه‌وه‌ده‌کرا( زۆربه‌ی هه‌ره‌وه‌زییه‌کان له‌گوندێکی دیاریکراودا چه‌قیان به‌ستبو) ئاماده‌بووانی کۆبوونه‌وه‌که ڕازیده‌بوون له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که‌هه‌یانبوو‌، وه‌کو، ئامراز و کەرەستە، ئاژاڵ و زه‌وی له‌گه‌ڵ زه‌وییه‌کانی دیکه‌ی که‌له‌خاوه‌نزه‌وییه‌گه‌وره‌کان سەندرابوونەوە، بیانکه‌نه‌موڵکی هه‌موان. زه‌وییه‌کانیش پەسەندانە دابه‌شده‌کران و ده‌درانه ‌گروپه‌کرێکارییه‌کان که‌ده‌یانخواست به‌کارییانبهێنن، هه‌ر گروپه‌ش نێره‌ره‌که‌ی [وه‌فد] خۆینوێنه‌رایه‌تی سه‌رنجه‌کانیانی لە کۆبوونەوە هەرەوزییەکاندا ده‌کرد. به‌و چه‌شنه‌ش کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌بردنیش هه‌ڵده‌بژێررا و به‌رپرسیار دەبوو له‌سه‌رجه‌می به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری هەرەوەزییەکان، ئه‌مانیش چاودێریی و سه‌رپه‌رشتیی کڕینی که‌ره‌سه‌کان، ئاڵووێرکردنیان و گۆڕینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شوێنه‌کانی دیکه‌دا، دابه‌شکردنی به‌رهه‌مه‌کان ، هه‌روه‌ها به‌رپرسیاریش بوون له ‌ئیشه‌گشتییه‌زه‌رووره‌ییه‌کانی وه‌کو بیناکردنی قوتابخانه‌کان. هه‌ر یه‌کێکیش له‌م هه‌ره‌وه‌زییانه‌ کۆبوونه‌وه‌ی گشتی به‌رده‌وامی خۆیان به‌ئاماده‌یی هه‌مو به‌شداربووان، ده‌کرد. ئه‌گه‌ر نه‌شتخواستایه‌که‌به‌شداری له‌هه‌ره‌وه‌زییه‌کاندا بکه‌یت ئه‌وه‌بڕێك زه‌وییان پێده‌دای، ئه‌ویش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی که‌به‌شی کارکردنی خۆتی بکردایه‌و ڕێگات پێنه‌ده‌درا که‌کرێکار به‌کرێبگریت و کارت بۆ بکات.‌

شۆڕش وه‌کو چۆن بڕی به‌رهه‌مهێنانی گۆڕی و سه‌رخست، هه‌ر ئاوا دابه‌شکردنیش گۆڕرا و ده‌بووایه ‌له‌سه‌ر بناخه‌ی پێویستی خه‌ڵکی بوایه‌، له‌زۆر شوێنیشدا به‌کارهێنانی پاره هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و خه‌ڵکی ده‌ڕۆیشتنه ‌هه‌مباره‌کانی (مه‌خزه‌نه‌کانی) هەرەوەزی و ( زۆر جار هه‌مباره‌کان که‌نیسه‌کان بوون که‌کرابوونه‌هه‌مبار ) ئه‌وه‌ی که‌پێویستیان بوو، له‌وەی لەوێ هه‌بوو ده‌یانبرد‌. له‌حاڵه‌تی که‌می شمه‌کدا ( نوقسانی) ، سیسته‌می بیتاقه‌به‌کارده‌هێنرا بۆ دڵنیابوونه‌وه‌له‌وه‌ی که‌هه‌موو که‌سێک ئه‌وه‌ی هه‌قی بووه‌ده‌ستی که‌وێت‌، به‌ڵام به‌گشتی له‌سایه‌ی سیسته‌می نوێدا، به‌رهه‌مهێنان زیادی کردبوو ، ئه‌مه‌ش گرفتی که‌می شمه‌کی ، نه‌هێڵابووه‌وه‌‌.

له‌به‌شی کشتیاریشدا، شۆڕش له‌کاتێکی له‌باردا ده‌رکه‌وت، له‌حاڵه‌تی ئاساییدا که‌دروێنه ‌ده‌کرا و به‌رهه‌مه‌که‌ی ده‌فرۆشرا و تاکو قازانجێکی باش بۆ چه‌ند خاوه‌نزه‌وییه‌ك بهێنێت، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می شۆڕشدا له‌بری ئه‌وه‌ی بفرۆشررێت دابه‌شده‌کرا به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که‌پێویستیان پێیبوو. دکتۆره‌کان، نانه‌واکان، ده‌لاکه‌کان….هتد له‌به‌رامبه‌ر پێشکه‌شکردنی خزمه‌ته‌که‌یاندا ئه‌وه‌نده‌ی که‌پێویستیان پێیبوو ، ده‌یاندرایه. له‌و شوێنانه‌شدا که‌ پاره‌هه‌ڵنه‌وه‌شابووه‌وه‌و هێشتا ئه‌و سیسته‌مه‌مابوو’ موچه‌ی خێزانی’ هێنرایه‌کایه‌وه‌، مووچه‌که‌ش له‌سه‌ر بناخه‌ی پێداویستی بوو، نه‌ك به‌گوێره‌ی ژماره‌ی کاژێره‌کانی سه‌رکار.‌

له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌کرێکاره‌ فه‌نییه‌کان و ئه‌ندازیارانی کشتوکاڵ له‌به‌کارهێنانی باشتری زه‌وییه‌کاندا، یارمه‌تی جوتیاره‌کانیان ده‌دا، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش به‌رهه‌م به‌شێوه‌یه‌کی زۆر زیادیکرد، هاوکاتیش میتۆده‌زانستییه‌مۆدێرنه‌کان خرانه‌به‌ر‌ده‌ست و له‌هه‌ندێك شوێندا بڕی به‌‌رهه‌م به ‌ڕێژه‌ی له‌%50 سه‌رکه‌وت .به‌رهه‌م و خواردنی کافی بۆ به‌شداربووانی ناو هەرەوەزییەکان و دەستەچەکدارەکان له‌و ناوچانه‌ی که‌بوونیان هه‌بووایه‌، هه‌بوو، زۆربه‌ی کاتیش ئه‌وه‌ندش هه‌بوو تاکو ئاڵووێر له‌گه‌ڵ هەرەوەزییەکانی شاردا، بۆ ده‌ستخستنی ئامراز و ماشێنه‌کان، پێبکرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش خواردن به‌لیژنه‌کانی دابه‌شکردنیش که‌له‌ناوچه‌شارنشینییه‌کاندا داده‌نیشتن، ده‌درا.

سه‌رکه‌وتووترین فێدراسیۆنەکانی هەره‌وەزییەکان که‌دروستکرابوون له‌ئاراگۆن بوون، له‌مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 1937دا پلێنوێمی فێدراسیۆنەکانی جوتیارانی ده‌ڤه‌ره‌کان، به‌سترا، ئامانجی ئه‌مه‌ش دروستکردنی فیدراسیۆنی سەرتاسەری ‘بۆ هاوکاریکردن و فراوانکردنی بزوتنه‌وه‌ی به‌شداربووانی هەرەوەزییەکان بوو،هه‌روه‌ها بۆ دڵنیابوونه‌وه‌بوو له‌دادوه‌رێتی دابه‌شکردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی که‌زه‌وییه‌کان ده‌یاندا، نه‌ك هه‌ر به‌ته‌نها له‌نێوانی هەرەوەزییەکاندا به‌ڵکو بۆ هه‌موو وڵاته‌که’‌.به‌داخه‌وه ‌زۆر له‌هەرەوەزییەکان تێکشکێنران نه‌ك له‌لایه‌ن هێزی (فرانکۆ)وه‌، به‌ڵکو له‌سه‌رده‌ستی سه‌ربازه‌کانی جەنەڕاڵ (لیستەر)ی ستالینیست، پێشئه‌وه‌ی ئەوە ڕووبدات.

بەشداربووانی هەرەوەزییەکان تەنیا به‌دووی بەرهەمهێنانی کەرەستەکانی خۆشگوزەرانییەوە نەبوون، به‌ڵکو به‌قووڵیش خۆیان به‌خوێندن و په‌روه‌رده‌شه‌وه‌، خەریککردبوو، ئاوڕیان لەو بوارەش دابووەوە، هه‌ر به‌هۆی ئه‌م هه‌وڵه‌شه‌وه‌گه‌لێک له‌منداڵان بۆ یه‌که‌مجار که‌وتنه‌به‌ر خوێندن و په‌روه‌ردکردنه‌وه، دیاره‌ئه‌مه‌ش قوتابخانه‌یه‌کی ئاسایی نه‌بوو‌، به‌ڵکو میتۆدەکانی/ شیوازەکانی Francisco Ferrer (فرانسیسکۆ فێرێر)ی پەروەردەکاری ئەنارکیستی ناسراوی جیهانی بەکاربران. له‌وێدا منداڵان فێری مه‌هاره‌تی خویندنه‌وه‌و نووسینی بناخه‌یی ده‌بوون و دواتریش هانده‌دران له‌سه‌ر مه‌هاره‌ی بیرکردنه‌وه‌به‌خۆیان و ده‌ستپێشخه‌رییان (موباده‌ره‌)، پیره‌کانیش چاودێریده‌کران و گه‌ر پێویستیشی بکردایه‌خانووی تایبه‌تییان بۆ دروستده‌کرا، هه‌روه‌ها هەڵهاتووانی ئەو دەڤەرانەی کە فاشیستەکان دەستیان بەسەردا گرتبوون و په‌نایان هێنابوو چاودێریده‌کران و کاروباره‌کانیان ڕێکده‌خرا.

درێژه‌ی هه‌یه

ملکه‌چی و گوێڕایه‌ڵی

هاوڕێ سیروان

ئه‌م بابه‌ته‌ ئه‌وانه‌ ناگرێته‌وه‌، که‌ خۆیان خۆیان به‌ چه‌پ، سۆسیالیست یا کۆمۆنیست ده‌زانن، ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی لێی بزانن، یا کرێکارێک بیانناسێت، یا کرێکارێک بناسن، به‌ڵکو زیاتر په‌یوه‌ندی به‌و گه‌نجانه‌وه‌ هه‌یه‌، که‌ هێشتا ته‌وراتی به‌لشه‌فیکه‌کان (ماالعمل) ژه‌نگی به ‌مێشكیان هه‌ڵنه‌هێناوه‌. گه‌نجانێک که‌ ساڵانێکی دوورودرێژه،‌ به‌رده‌وام، خۆیان به‌ره‌وڕووی چه‌نده‌ها پرسیاری گرنگ و هه‌ستیار کردۆته‌وه‌، که‌ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به‌ بزووتنه‌وه‌ی خۆخۆیی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانه‌وه‌ هه‌یه‌. هه‌روه‌ها به‌رده‌وام و بێ ماندووبوون گه‌ڕاون تا وه‌ڵامه‌کانیان ده‌ست که‌وتۆته‌وه‌ و پرسیاری گرنگ و هه‌ستیار لایان ئه‌وه‌ بووه‌: ئایا ڕێکخراوی ئه‌ستوونی کارگه‌یی (=خاوه‌نکار، جێگری خاوه‌نکار، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن، سه‌رکاره‌کان، کرێکاران.). ئه‌مانه‌، که ‌له‌ ڕێکخراوی ئه‌ستوونی کارگه‌ییدا ده‌بنه‌ (=سکرتێر، جێگری سکرتێر، ده‌سته‌ی باڵا، کادره‌به‌رزه‌کان، ملکه‌چپێكراوه‌کانی خواره‌وه‌.). پرسیاری ئه‌وه‌شیان له‌ خۆیان کردووه‌: ئایا جۆرێکی تر له ‌ڕێکخستن، جگه‌ له‌و جۆره‌ ڕێکخستنه‌ سه‌ربازییه‌، هه‌یه‌؟ ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بوترێت و جێگه‌ی داخه‌ که ‌ڕوویداوه‌، هه‌ندێ جار گه‌نجان تووشی نائومێدی بوون. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش ‌هۆی خۆی هه‌یه‌ و به‌ ڕای من هۆی سه‌ره‌کیی ئه‌و نائومێدییه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌، به ‌ته‌نهایی و دابڕاو له‌ مه‌سه‌له‌ فکرییه‌کانی تر دیراسه‌ كراون. واته‌ گوێ به‌وه‌ نه‌دراوه‌ که ‌ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌بێت له ‌ناوه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ فکرییه‌کانی تری ئه‌و بواره‌دا دیراسه ‌بکرێت و هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ری وه‌ربگیرێت. ده‌توانین ئه‌و مه‌سه‌له‌ فکرییانه‌ی تر، له ‌دوو خاڵی سه‌ره‌کیدا چڕ بكه‌ینه‌وه‌.

یه‌که‌م: ڕێکخراوێکی شۆڕشگێرمان بده‌نێ، ڕووسیا هه‌ڵده‌گێڕینه‌وه‌. لینین

دووه‌م: بزووتنه‌وه‌یه‌کی شؤڕشگێڕ نییه،‌ به‌بێ تیۆرییه‌کی شۆڕشگێڕ. لینین

ئه‌گه‌ربه ‌وردی بڕوانینه‌ ئه‌و دوو هاوکێشه‌ لینینییه‌، له‌ هاوکێشه‌ی یه‌که‌مدا؛ باس باسی ڕۆڵی ڕێکخراوه‌، نه‌ک چینێکی شۆڕشگێڕی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی. بێگومان مه‌به‌ست له ڕێکخراویش ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ که ‌له‌سه‌ر بنه‌ما لینینیه‌کانی (ماالعمل) بنیات نراوه‌، واته‌ ناوه‌ندێتیی دیمۆکراسی بڕبڕه‌ی پشتیه‌تی، ملکه‌چیی خواره‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ و جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کانی به‌بێ چه‌ندوچۆن، ڕێنوێنیکردن و په‌روه‌رده‌کردنی خواره‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای جێبه‌جێ بکه‌ و دوایی بدوێ، سه‌رشۆڕکردنی که‌مایه‌تی بۆ زۆرینه! ئه‌وانه‌ هه‌موویان له‌گه‌ڵ به‌ له‌‌به‌رچاوگرتنی ئیمتیازه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. دوای ئه‌وه‌ ئه‌مجا باسی گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی کراوه‌ به‌ هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕووسیا. هاوکێشه‌ی دووه‌میش، باش دیاره‌ که ‌له‌سه‌ر ته‌وقی سه‌ر ڕێ ده‌کات، وه‌کو بڵێیت که‌ینونه‌ سه‌رچاوه‌ی هۆشمه‌ندی نییه ‌و دیاری ناکات! بێگومان له‌وێشدا مه‌به‌ست له‌ بزووتنه‌وه؛‌ بزووتنه‌وه‌ خۆخۆییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان نییه‌ و هه‌ر مه‌به‌ست له‌ ڕێکخراوی ده‌ستبژێری هۆشمه‌ندی شۆڕشگێره؛ ڕێک‌ وه‌ک وه‌سفه‌که‌ی (ماالعمل)!

له‌و باوه‌ڕه‌دام تا ساته‌کانی نووسینی ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ گه‌نجانی شۆڕشگێڕی ئازادیخواز، به‌ هه‌ڵپه‌ له‌ناو لاپه‌ره‌کانی مێژوودا به‌ دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌رێن، تا بزانن له‌ کوێ و كه‌ی؟ ڕێکخراوێکی شۆڕشگێڕ گۆڕانکارییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجام داوه‌! گه‌نجان نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ نادۆزنه‌وه‌، به‌ڵکو ئه‌وه‌ش نادۆزنه‌وه‌ که‌ ڕێکخراوێک توانیبێتی ببێته‌ وزه‌به‌خشی مانگرتن و خۆپیشاندانیکی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوانی سه‌رانسه‌ری له‌ هیچ جێگه‌یه‌ک. گه‌نجانی شۆڕشگێڕی ئازادیخواز به‌ هه‌ستی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆیان و له‌به‌ر تیشکی ڕووداوه‌ مێژووییه‌کاندا بۆیان ده‌رکه‌وتووه‌، که‌ ده‌توانرێت جۆرێکی تر له‌ ڕێکخستن هه‌بێت، جیاواز له‌ ڕێکخستنی ئه‌ستوونی کارگه‌یی؛ ڕێکخستنێک که‌ که‌س تێیدا سه‌ری گه‌وره‌ی که‌س نه‌بێت، که‌س لغاوکراو و ملکه‌چی که‌س نه‌بێت، ڕێکخستنێک که ‌بتوانێت به‌بێ لووتبه‌رزی و فیز و پۆزلێدانی پێشڕه‌وایه‌تییه‌وه‌‌ تێکه‌ڵ به ‌بزووتنه‌وه‌ی خۆخۆیی شۆڕشگێڕی کرێکاران و زه‌حمه‌تکیشان ببێت.

مێژووی ڕه‌تکردنه‌وه ‌و یاخیبوون له ‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیی ناو ڕێکخستن، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می درووسبوونی ئومه‌مییه‌ی یه‌که‌م، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و ده‌مه‌ که‌ کۆڕی گشتیی ده‌سته‌ی باڵای ئومه‌مییه‌ی یه‌ک له‌ کۆنگره‌ی (لاهای)دا داوای ده‌سه‌ڵاتی زیاتر ده‌کات و ده‌خوازێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ چڕتر و ناوه‌ندیتر بێت. ئه‌و بۆچوون و داوایانه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێ له‌ شۆڕشگێڕانه‌وه‌ ڕه‌ت ده‌کرێنه‌وه‌ و لێیان یاخی ده‌بن، چونکه‌ ئه‌و شۆڕشگێڕانه‌ لایان وا بووه‌ که‌ ئه‌و کاره‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتاری له ‌کاری ڕێکخستندا زیاتر هیچ ئه‌نجامێکی تر نادات به ‌ده‌سته‌وه‌. دیاره‌ ئه‌و زۆران و ململانێیه‌ به‌رده‌وام تینی ده‌سه‌ند وتینی زیاتر بوو به ‌ده‌رکرنی کتێبی (ماالعمل) و فه‌رزکردنی. ئه‌و خه‌باته‌ ئازادیخوازه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ تیر و تانه‌ی زۆری لێ ده‌درا و به ‌به‌ره‌ڵایی و گیره‌شێوێنی ناو ده‌برا، تینی دانه‌مرکایه‌وه‌ و هه‌ر به‌رده‌وامه ‌و وا ئه‌مرۆ به‌ به‌رچاوی خۆمانه‌وه‌ له‌ ده‌رگای کوردستانی داوه‌ و گه‌نجێکی زۆر له‌ خه‌باتدان تا ڕزگاریان بێت له‌ کۆیله‌یی ده‌سه‌ڵاتی ڕێکخستنی ئه‌ستوونی کارگه‌یی، که‌ زیاتر له 80 ساڵه‌ باڵی ڕه‌شی کێشاوه‌ به‌سه‌ر مه‌یدانی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریدا، ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا گرنگ و په‌له‌یه‌، ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئازادیخوازان بتوانن‌ یه‌کتر بدۆزنه‌وه‌ بۆ خۆڕێکخستن و تێکه‌ڵبوون به‌ بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی خۆخۆیی جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکیش و به‌شمه‌ینه‌تان، نهک ‌بۆ پێشڕه‌و‌یکردنی به ‌ناوی پێویستیی مێژوویی ده‌سبژێری پێشڕه‌وی هۆشمه‌نده‌وه‌!

دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ / ٥

و: زاهیر باهیر- له‌نده‌ن

به‌شی پێنجه‌م

میتۆده‌کانی که‌به‌کار ده‌هێنران :

میتۆده‌کانی که‌له‌ئیسپانیا له‌لایه‌ن ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه‌به‌کارهێنراون هۆشمه‌ند و بیرلێکراوه‌و دیراسه‌کراو بوون‌، هه‌ر وه‌کو چۆن کاتی خۆی په‌یوه‌ستدار و به‌بایه‌خبوون ، ئێستاش هه‌ر ئاوایه‌. له‌هه‌ره میتۆده ‌سه‌ره‌کییه‌کانیش، ئه‌مانه‌ن‌:
• چالاکی ڕاسته‌وخۆ وه‌کو ئامرازێك بۆ لابه‌لاکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان‌له‌گه‌ڵ حکومه‌ت و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی سه‌رکاریشدا، جه‌ختی له‌سه‌ر کراوه‌ته‌وه‌‌. ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌وه‌یان نیشانداوه‌که‌چالاکی ڕاسته‌وخۆ یه‌که‌م: زۆر کاریگه‌ره‌و ( که‌زۆربه‌ی جار ده‌توانێت تا ‌سه‌ر ڕه‌گوڕیشه‌ی گرفته‌کان بڕوات) دووهه‌میش: متمانه‌به‌خۆبوونی ئه‌وانه‌ی که‌خه‌باتده‌که‌ن، زیاد ده‌کات، له‌پراکتیکدا ئه‌و توانست و هێزه‌نیشانده‌دات که ‌( وه‌کو لیژنه‌یه‌کی بەکۆمەڵیی) هه‌یانه‌.
• گردبووه‌نه‌وه‌کانی شوێنه‌کانی سه‌رکار له‌ناو سەندیکا (نقابه) ئه‌نارکیستییه‌کاندا له‌گه‌یشتن به‌بڕیاره‌کان، میتۆدێکی بناخه‌یی بوون. ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌وه‌یان نیشاندا که‌کرێکاران له‌شوێنه‌کانی سه‌رکاردا زۆر به‌هێزن، ئه‌مه‌ش ئه‌و شوێنه‌یه‌که‌ده‌بێت خۆمانی تیادا ڕێکبخه‌ین. هه‌روه‌ها ئه‌و شوێنه‌شه‌که‌هه‌میشه‌ده‌بێت دیمۆکراسی تیادا به‌جیبهێنین دژی به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی سه‌رکار، نه‌ك له‌گه‌ڵیاندا.‌
• ئه‌نارکیسته‌کان وه‌کو ڕێگایه‌ك نوێنەرایەتییان، نه‌ك جێگرییان،سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌ی که‌ویستویانه‌بکرێت، به‌کارهێناوه‌، هه‌روه‌ها ئه‌نارکیسته‌کان به‌های کارایی و گرنگی گردبوونه‌وه‌جه‌ماوه‌رییه‌کانی خه‌ڵكیان که ‌له‌شێوه‌ی لیژانی به‌رفراواندا، بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئامانجه‌کانیان،بووه‌ و زانیوه. له‌دیمۆکراسیدا کارێکی سروشتیییه‌که‌ده‌ستنیشانی خه‌ڵکانێك بۆ کردنی چه‌ند شتێکی دیاریکراو، بکه‌ین، ئه‌مه‌ش به‌شکردنێکی زیندووانه‌ی کاره‌که‌ده‌بێت بکرێت. به‌ڵام ئه‌م ده‌ستنیشانکردنه ‌ده‌بێت له‌سه‌ر بناخه‌ی نوێنەری بێت نه‌ك جێگریی. نوێنەریی، پێچه‌وانه‌ی جێگریی، ملکه‌چی‌یا شیاوی بانگکردنه‌وه‌یه‌(گه‌ر ئه‌وه‌نه‌که‌ن که‌له‌لایه‌ن گردبوونه‌وه‌که‌وه‌پێیانڕاگه‌یه‌نراوه، ده‌توانرێت له‌ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ڕووتبکرێنه‌وه‌و کاره‌کانیشیان پێچه‌وانه‌بکرێنه‌وه‌) ئه‌م بیرۆکەی نوێنەری، پارێزگاری و به‌رگریی له به‌هێزیی ئه‌و بڕیاره‌ده‌کات که‌له‌سه‌ر ئاستی گردبوونه‌وه‌جه‌ماوه‌رییه‌که‌، پێیگه‌یشتوون.

• ئه‌نتی په‌ڕله‌مانتارێت[دژە-پارلەمانتاریسم / پارلەمانتاریی]:
ئه‌نارکیسته‌کان چالاکانه‌که‌مپه‌ینیان دژی به‌کارهێنانی په‌ڕله‌مانی ئیسپانی ده‌کرد. ئه‌وان ئەوەیان مشتومڕدەکرد، که‌لایه‌نه‌جیاوازه‌کان له‌سۆشیالیسته‌کان و پارته‌کۆمۆنیسته‌کانی ئیسپانیا گۆڕانکاری سه‌ره‌کی ناهێنن ، ئه‌نارکیسته‌کان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌کرده‌وه‌که‌ته‌نها کرێکاران خۆیان ده‌توانن ئه‌وه‌بکه‌ن. هه‌ر به‌و هۆکاره‌ش ئه‌نارکیسته‌کان به‌شداریکردنی پرۆسه‌ی په‌ڕله‌مانتاریی ئیسپانیان، ڕه‌تده‌کرده‌وه‌، چونکه‌ئه‌وان باوه‌ڕیان وابوو ئه‌م پرۆسه‌یه ‌ئامانجه‌’ شۆڕشگێڕییه‌که‌’ بە لاڕێدا دەبات و هه‌تا سازشیشی پێده‌کات. ئه‌نتی په‌ڕله‌مانتاریی به‌شێکی گه‌وره‌ی بزوتنه‌وه‌ی دیمۆکراسی بووه‌له‌ئیسپانیا.

ستراتیجییه‌تی چالاکی ڕاسته‌وخۆ و دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ لای ئه‌نارکیسته‌کان له‌ئیسپانیا به‌دروستکردنی یەکێتی سیندیکالیستیCNT له‌1910دا کۆنکرێتکرابوو. سیندیکالیزم هه‌وڵێك بوو بۆ به‌رده‌ستخستنی په‌یوه‌ندییه‌ك ( بەستەرێك) له‌نێوانی بزووتنه‌وه‌فراوانه‌ئه‌نارکیستییه‌که‌دا له‌گه‌ڵ کرێکاران له‌شوێنی کارکردنیاندا، ئه‌مانه‌‌ش ئایدیایه‌کی ساده‌بوون، که‌له‌لای هه‌موو کرێکارانی نێو یه‌ك‌نقابه‌ی [سیندیکا] گه‌وره، ده‌سوڕانه‌وه، که‌هه‌موو که‌سانی شوێنی سه‌ر کاره‌که‌په‌یوه‌ندییانده‌کرد. هه‌روه‌ها هه‌موو له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که‌له‌سه‌ر کاری دیکه‌بوون له‌هه‌مان ناوچه‌دا ، له‌په‌یوه‌ندیدا ده‌بوون، به‌و شێوه‌یه‌ش فیدراسیوێنی ناوچه‌که‌، دروستده‌کرا. نێردراوه‌کان (نوێنەرەکان) لێره‌وه‌هه‌نگاویان به‌ره‌و فیدراسیوێنه‌کانی ده‌ڤه‌ره‌که‌ده‌نا، که‌دواتر له‌فیدراسیوێنی سەرتاسەری-دا، یه‌کیانده‌گرته‌وه‌. هه‌موو نێردراوه‌کانی (نوێنەرەکانی)CNT هه‌ڵده‌بژێران و قابیلیش به‌بانگکردنه‌وه‌بوون، ده‌سه‌ڵاتێکی ئاشکراو ڕوونیان ده‌درایه‌، ئه‌گه‌ر به‌خراپی به‌ڕێیان بکردایه‌( واته‌خزمه‌تی په‌یامه‌که‌ی نه‌کردایه‌) ده‌توانرا به‌نێردراوی (نوێنەری) نوێ، شوێنیان بگیردرێته‌وه‌.

بۆ ئه‌وه‌ی ته‌شه‌نه‌کردنی بیرۆکراسی له‌ڕیزه‌کانی به‌رپرسیارێتی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌تەواوماوە [فولتایم]کاریانده‌کرد بوه‌ستێنرێت، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌درا. بۆ ئه‌مه‌ش ته‌نها یه‌ك که‌سی تەواوماوە [فولتایمی] فه‌رمی له‌هه‌موو CNT دا هه‌بوو، کاره‌کانی نقابه‌[سیندیکا] هه‌تا بتوانرایه‌له‌کاته‌کانی کارکردندا ده‌کران، ئه‌گه‌ر نه‌شتوانرایه‌، ئه‌وا له‌ده‌ره‌وه‌ی ساته‌کانی کار، ده‌کران، ئه‌مه‌ش دڵنیایی ئه‌وه‌ی ده‌کرده‌وه‌که‌که‌سه‌کانی که‌به‌فه‌رمی کاری نقابیانه‌[سیندیکالیستانە/ سیندیکاییانە]یان ده‌کرد ، له‌په‌یوه‌ندیدا له‌گه‌ڵ کارگه‌راندا، بمێننه‌وه‌.‌

نقابه‌ی یەکێتی سیندیکای نیشتمانیCNT له‌سه‌رده‌می دروستبوونیییه‌وه‌، به‌به‌رده‌وامی له‌گه‌شه‌کردندا بووه‌، له‌گه‌ڵ ڕوودانی جه‌نگی ئه‌هلی ساڵی 1936 ئه‌و خاوه‌نی نزیکه‌ی دوو ملیۆن ئه‌ندام بووه‌، شوێنی به‌هێزی ئه‌و کاته‌لۆنیا و ئه‌نده‌لوسیا بوون، هه‌روه‌ها خه‌ڵکێكی زۆریش له‌گالیسیا، ئاستۆریاس، لێڤانت و مەدریدGalicia, Asturias, Levant, Saragossa and Madrid دوایان که‌وتبوون. چه‌قی ‌هێزی ئه‌وان له‌ناو کرێکارانی ڕستن و چنین تانوپۆ و بیناسازی و ته‌خته‌و دارتاشی و هه‌روه‌ها له‌ناو کرێکارانی کێڵگه‌و کشتیاریدا، بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌یCNT‌مژده‌ده‌ری شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی بوو ڕووبه‌ڕووی سه‌رکوتکردنێکی سه‌خت، نه‌ك هه‌ر له‌لایه‌ن نیمچه‌دیکتاتۆریییەکه‌وه‌ده‌بووه‌وە، که‌فه‌رمانڕه‌وایی ئیسپانیای تاکو ساڵی 1931 ده‌کرد ، به‌ڵکو حکومه‌ته‌ڕیفۆرمیسته‌کانیش دوای هه‌مان شێوازی سه‌رکوتکردن،که‌وتبوون. به‌تایبه‌تی حکومه‌تی به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ری و له‌ته‌ك سۆشیالدیمۆکراتدا و لایه‌نگره‌کانی ستالین هیچ به‌زه‌یییه‌کیان به‌رامبه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نارکیسته‌کان، نیشاننه‌ده‌دا ، ئه‌مه‌کاری هه‌ر هه‌موویان به‌سۆشیالدیمۆکراته‌کانیشه‌وه، بوو‌.

شۆڕشی ئیسپانیا که‌له‌مانگی ته‌موزی 1936دا ڕوویدا، وه‌کو وه‌ڵامێکی سه‌ره‌تایی بۆ ئه‌و هه‌وڵه‌کوده‌تا‌سه‌ربازییه‌بوو، که‌له‌لایه‌ن جه‌نڕاڵفرانکۆ سه‌رکردایه‌تی، ده‌کرا. وه‌ڵامی ئه‌م کوده‌تایه‌ش له‌هه‌قه‌تدا له‌شوێنه‌کانی وه‌کو کاته‌لۆنیا و ئاراگۆن و له‌زۆر شوێنی دیکه‌دا که‌قه‌ڵای ئه‌نارکیسته‌کان بوون وه‌کو هێزێك، به‌ره‌نجام و به‌رگرتنی ساڵانێکی چالاکی ڕاسته‌وخۆ و دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ بوون له‌بزوتنه‌وه‌ی کرێکارانی ئیسپانیادا. هه‌ر به‌ڕوودانی کوده‌تاکه‌یه‌کسه‌ر بزوتنه‌وه‌جه‌ماوه‌رییه‌که‌جووڵا و به‌ره‌نگار و ڕووبه‌ڕووی فاشسته‌کان بووه‌وه‌، ئه‌ویش به‌ده‌ر له‌بیری دروستکردنه‌وه‌ی ‘ دیمۆکراسی په‌ڕله‌مانتاری’ ، به‌ڵکو ده‌ستیکرد به‌به‌بیناکردنی کۆمه‌ڵێکی نوێی دێمۆکراتیك.

درێژه‌ی هه‌یه‌

دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ/٤

                                                                                                                                                                                و: زاهیر باهیر- له‌نده‌ن

   به‌شی چوارهه‌م:

   په‌ڕله‌مان یا دیمۆکراسی؟                                                

به‌درێژایی مێژوو هه‌میشه‌ ئایدیایه‌کی جێگره‌وه‌(ئەڵتەرناتیڤ) له‌ دیمۆکراسی-دا هه‌بووه‌.، که‌ ئه‌ویش ئایدیای دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ بووه‌، که ‌له‌ کومونی پاریس له‌ سالی 1871 دا ده‌رکه‌وت، هه‌روه‌ها له‌ (ڕوسیا)ش له‌ سه‌ره‌تای سه‌رده‌می شۆڕشدا، له‌وێش ده‌رکه‌وته‌وه‌، دیسانه‌وه ‌له‌ ئیسپانیا له‌نێوانی ساڵی 1936 -1937 له‌ بوارێکی زۆر فراواندا،خرایه‌وه کار. ئه‌م شێوه‌ دیمۆکراتییه ‌زۆربه‌ی وه‌خت ڕێگایه‌ك بووه‌ که‌ کرێکاران له‌ مانگرتنه‌کانیاندا به‌کاریان هێناوه‌، میتۆدێکه‌ زیاتر خۆبه‌خۆییه‌(عه‌فه‌وی) کاتێك که‌ خه‌ڵکی ڕووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌ت یاخود به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان ده‌بنه‌وه‌، به‌کارده‌هێنرێت. دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ ئه‌و دیمۆکراسییه‌یه‌،‌که‌ ئه‌نارکیسته‌کان ده‌یخوازن و پێی له‌سه‌ر داده‌گرن.‌:

دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ له‌چه‌ند ڕوویه‌کی گرنگه‌وه ‌له‌دیمۆکراسی په‌ڕله‌مانتاری، جیاوازه‌، له‌وانه‌:.

  • دەمۆکراسی ڕاستەوخۆ ئەوەندەی لەبارەی ‘پەسەندکردنی’ بیرۆکەکانەوەیه‌، بە ھەمان ڕادەش لەپێناو ‘گەشەپێدانی’ بیرۆکەکانە. لە دیمۆکراسی پارلەمانیدا ھەرگیز لەبارەی بیرۆکەکانەوە پرسیار لە خەڵکی ناکرێت، تەنیا لەبارەی ‘پەسەندکردن’ یا ‘پەسەندنەکردن’ی ئەو بیرۆکانەوە پرسیاریان لێ دەکرێت، کە پێشیان دانراون.

لەو بارەوە دیمۆکراسی ڕاستەوخۆ بەتەواوی جیاوازە. دیمۆکراسی راستەوخۆ بەم بنەما کاتوارییە پشتئەستوورە خەڵکی بەخۆی باشتر لەدوای پرسەکانی خۆی دەبێت. ئێمە پێویستمان بە شارەزایان نییە تاکو پێمان بڵێن چۆن شوێنەکانی کار و ژیانمان بەرێوەبەرین. ئەنارکیستەکان پێداگریی لەسەر ئەوە دەکەن کە ئێمە بەخۆمان بۆ ئەنجامدانی ئەوە زۆر بەتواناین. گشت ئەو شتانەی کە ئێمە پێویستمانن، تەنیا سەرچاوەکان و مافی ئەنجامدانیانه‌ . دیمۆکراسی ڕاستەخۆ شێوازە میتۆدە.

  • دیمۆکراسیی راستەوخۆ بە بنەمای نوێنەرایەتی پشتئەستوورە نەک جێگریی. جیاوازیی یەکلاکەرەوە لەنێوان نوێنەرایەتی و جێگریی ئەوەیە کە نێردراوان تەنیا بۆ ئەنجامدانی بڕیارگەلێکی دیاریکراو ھەڵبژێردراون، نێردراوان ( وه‌کو MPs و TDs ) مافی گۆڕینی بڕیارێکیان نییە کە پێشتر لەلایەن کۆمەڵەی (ئەنجومەنی- شورای) خەڵکەوە دراوە. نێردراوان (بەپێچەوانەی جێگرانەوە)، ئەگەر ئەو ئەرکە دیاریکراوه‌ی کە خراوەتە ئەستۆیان ئەنجامنەده‌ن، ئەوا دەستبەجێ دەتوانرێت ئاگاداربکرێنەوە و نوێنەرایەتییەکەیان لێبسەندرێتەوە.
  • دێمۆکراسی راستەوخۆ بەو ڕادەی لەبارەی شوێنی کارەوەیە، بە ھەمان ڕادەش لەبارەی شوێنی ژیانەوەیە، نێو کۆمۆنێتییه‌که‌.   لە دێمۆکراسی پارلەمانیدا شوێنی کار پارێزەری دێمۆکراسییە (پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە کرێکاران لە رێگەی سەندیکاوە بەدەستیانھێناون). لە دێمۆکراسی راستەوخۆدا خستنەگەر و سەرپەرشتی کارگەیەک، ئۆفیسێك، کێڵگەیەک یا نووسینگەیەک لە رێگەی کۆبوونەوەی گشتی کرێکارانەوە ئەنجامدەدرێت. هه‌ر ئه‌م کۆبونه‌وانه‌ن که‌بڕیار له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی سه‌رکار، ده‌دات و به‌ڕیوه‌به‌ره‌نوێیه‌کان هه‌ڵده‌بژێرن و بانگیشیان ده‌کاته‌وه‌و کار و کردنی کاره‌کان ڕێکده‌‌خه‌ن ھەرئاوا ھەڵبژاردنی کەسەکان (وەک نوێنەر) بە رەزامەندیی ئەوانەی دەوروبەریان لە شوێنی کار و ژیانی نێو کۆمۆنێتییه‌که‌، لەتەکیاندا، ده‌کرێت. هه‌روه‌ها رێکخراوی ھەرێمی لەلایەن فێدراسیۆنەکانی شوێنی کارەوە بەبەکاربردنی پێکھاتەی نوێنەرایەتی پێکدێت.

ئایا ئه‌م فۆرمه‌له‌دیمۆکراسی ده‌توانرێت کاری پێبکرێت و گه‌ر کرا چۆن ده‌بێت؟ وه‌کو پێشتر ئاماژه‌ی پێکرا ئیسپانیا یه‌کێکه‌له باشترین نموونه‌کان که ‌به‌رچاومانخرا و ده‌ریخست که‌تا چه‌ندێك ده‌توانین بۆ ڕێکخستنی کۆمه‌ڵ ئه‌م شێوه‌نوێیه به‌کاربهێنین. هه‌ره‌وه‌زییه‌کانی که‌له‌لایه‌ن کرێکارانه‌وه‌له‌نێوانی 1936-1937 دا دروستکران شێوه‌یه‌کی به‌رزی دیمۆکراتیانه‌بوون، هاوکاتیش ئه‌وه‌یان نیشاندا که‌چ توانستێکی شاراوه‌مان هه‌یه‌، گه‌ر ئێمه‌له‌ڕێگر و به‌‌سته‌کانی کاپیتاڵیزم، ئازادبین. به‌ئاشکرا ده‌رده‌که‌وێت ده‌بێت قسه‌ی خۆمانمان هه‌بێت، ( گه‌رچی ئه‌مه له‌ژێر سایه‌ی کاپیتاڵیزمدا مه‌حاڵه‌) سه‌باره‌ت به‌و کارانه‌ی که‌ده‌یکه‌ین و چۆنی ده‌که‌ین و که‌یی و له‌چ ڕێگایه‌که‌وه‌ده‌یکه‌ین. کاتێكیش که‌ئه‌م مافانه‌مان هه‌بێت جۆرایه‌تی ( نه‌وعیه‌ت) و سروشتی کاره‌کانمان زۆر به‌مه‌زنی ده‌گۆڕێت، – ئه‌مه‌ش یه‌کێك بوو له‌و شتانه‌ی که‌له‌ئیسپانیا به‌ده‌ستهێنرا. دیمۆکراسییه‌ت و کار هه‌میشه‌ده‌بێت له‌شانی یه‌که‌وه‌بڕۆن و به‌یه‌که‌وه‌بن- ده‌ریشکه‌وتووه‌ئه‌مه‌یه‌کێكه‌له‌فه‌شه‌له‌کانی دیمۆکراسی په‌ڕله‌مانتاری که‌هیچ وه‌ختێك ، ئه‌مه‌نه‌بووه‌وده‌رنه‌که‌وتووه، ‌له‌وه‌ش ناکات هه‌رگیز ڕووبدات – هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه‌که‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌که‌بۆ کاپیتاڵیزم و به‌ند و یاساکانی به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان.‌

***

شۆڕشی ئیسپانی له‌سالی 1936 ڕویدا و به‌قورسیش که‌وته‌ژێر کارایی و هه‌ژموونی ئایدیای ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه‌، شۆڕشێك بوو به‌قه‌واره‌یه‌کی گه‌وره‌و له‌بوارێکی فراواندا بێ هیچ دوودڵییه‌ك شۆڕشێکی فراوانی کرێکاران بوو له‌چه‌رخی بیسته‌م دا، به‌تایبه‌ت تا ئه‌‌و ڕاده‌یه‌ی که‌کۆمه‌ڵی ئیسپانی گۆڕی.

تایبه‌تمه‌ندییه‌کی دیکه‌ی شۆڕشی ئیسپانی ئه‌وه‌بوو که ‌دیمۆکراتی بوو، لایه‌نێکی ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی مه‌یلی سروشتی شۆڕشه‌جه‌ماوه‌رییه‌کان، بوو، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتیشدا ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی فراوانی هه‌ژموونی ئایدیاکانی ئه‌نارکیستی بوون، که‌ده‌ستپێشکه‌ری کرد له‌بایه‌خدان به‌پله‌ی یه‌که‌م (ئه‌سبه‌قیه‌تدان) به‌‌به‌شداریکردن و گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رییانه‌له‌خه‌باتکردن دژی کاپیتاڵیزمی ئیسپانی.

بیرۆکە ئەنارکیستییەکان له‌ده‌سته‌واژه‌ی پرنسپڵی ‘ئامرازه‌کان و ئامانجه‌کان’ دا خۆی دروستکردووه‌، باوه‌ڕمان وایه‌ئامرازه‌کانی که‌به‌کاریده‌هێنین، هه‌لومه‌رجه‌کانی یا حاڵه‌تی ئامانجه‌کانمان که‌به‌ده‌ستیان ده‌هێنین، دیاریده‌کات . ئه‌نارکیسته‌کان ده‌یانه‌وێت کۆمه‌ڵێکی کرێکاریی ئازاد و دێمۆکراتیك دروستبکه‌ن، بۆ ئه‌م سه‌ره‌نجامه‌ش ئه‌وان میتۆده‌کانی که‌ئه‌م کۆمه‌ڵه‌دروستده‌که‌ن له‌ناو خودی ئه‌و تێکۆشانه‌ی که‌گۆڕانکارییه‌کان ده‌کات ، به‌کارده‌هێنن. بزوتنه‌وه‌ی کرێکاران له‌ئیسپانیا، به‌شێکی به‌هۆی چالاکی ئه‌نارکیستیانه‌وه‌، بوو، که‌هه‌ژموونێکی به‌هێزی پراکتیزه‌کردنی دیمۆکراسیی هه‌بوو‌، ئەوەش ئامانجێکی هوشیارانە بوو.

شێوازی تێکۆشانی ئه‌نارکیستیانه‌په‌ره‌دانه ‌به‌خودی چالاکی خۆیی و متمانه‌به‌خۆبوونی‌چینی کرێکارانه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره‌شه‌که‌ئه‌نارکیسته‌کان دژی هه‌موو به‌شداریکردنێکی ‘ ڕێگای په‌ڕله‌مانتارین به‌ره‌و سۆشیالزم’. چالاکی په‌ڕله‌مانته‌ری و’که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن’ – له‌ئیساپانیا وه‌کو شوێنه‌کانی دیکه‌- ڕۆڵی ناکارایی (پاسیڤانه‌) کرێکارانیان ته‌شه‌نه‌پێده‌دا و هانی خه‌ڵکیان ده‌دا که‌باوه‌ڕ به‌وه‌ بهێنن’ که‌سێکی دیکه‌’ سۆشیالیزم به‌ده‌ستده‌هێنێت. ئه‌نارکیسته‌کان له‌بناغه‌دا دژایه‌تی ئه‌م بیرو بۆچونه‌ده‌که‌ن. ئێمه‌ده‌زانین و ‘مێژوش ئه‌و سه‌رنجه‌ی سه‌لماندووه‌’ که‌ڕزگاری کرێکاران ته‌نها له‌ڕێگه‌ی خۆیانه‌وه‌ده‌بێت’.

درێژه‌ی هه‌یه

دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ/٣

                                                                                                                                                                             و: زاهیر باهیر- له‌نده‌ن

به‌شی سێهه‌م:

ئه‌نجومه‌نه‌کان:

ئه‌م هه‌یکه‌له‌ده‌ڤه‌رییانه‌وا کڵێشه‌ کێشراون که‌بڕیاره‌گرنگه‌کانی وه‌کو پرسی شه‌ڕ و ئاشتی، بده‌ن. به‌هه‌رحاڵ ئاشکرایه‌که‌کۆبوونه‌وه ‌فراوانه‌کانی ده‌وڵه‌ت زۆر دوورن‌له‌لابه‌لاکردنه‌وه‌ی پرسه‌بچوکه‌کانیش، هه‌روه‌ها یاخیبووانیش، واته‌ کۆمۆنێتییه‌کانی زاپاتێستا، هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی مه‌کسیك، هه‌تا له ‌‌تۆمارکردنی ناوی له‌دایكبووان مردووانیش، ڕه‌تده‌که‌نه‌وه‌

گرفتی فیعلی، ته‌نسیقکردنی نێوانی کۆمۆنێتییه‌کانه‌که‌ئه‌نجومه‌نه‌کانی ده‌ڤه‌ره‌که‌ی پێێکهێنابوو که‌ناسرابوون به‌شاره‌وانییه‌‌سه‌ربه‌خۆکان (ئۆتۆنۆمی)، بۆ نموونه‌100 کۆمۆنێتی شاره‌وانییه‌کی سه‌ربه‌خۆیان به‌ناوی ئه‌نارکیسته‌مه‌کسیکۆیه‌که‌‌وه‌، Ricardo Flores Magon ناونا ، هه‌روه‌ها Libertad Tierray که‌له‌سه‌ر سنووری گواته‌میلایه‌شاره‌وانییه‌کی دیکه‌ی سه‌ربه‌خۆیه‌و له‌120 کۆمۆنێتیی، پێکده‌ێت.

” له‌ناو خودی هه‌یکه‌له‌کانی شاره‌وانییه‌نوێیه‌که‌دا که‌دروستکرابوو، کۆمۆنێتیه‌کان ناوی ده‌سه‌ڵاته‌کانیان به‌ناوی کۆمۆنێتی مامۆستایان، په‌ره‌پێدانی ته‌ندروستی داننیشتوانی شوێنه‌که‌‌، په‌ڕله‌مانی دانیشتووانه‌‌ئه‌سڵییه‌کان ناوده‌نا و یاسا تایبه‌تییه‌کانی خۆیانیان له‌سه‌ر‌بناخه‌ی یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی و جێندەر‌یی له‌نێوانی دانیشتوانانی ئیتنیك کۆمۆنێتییه‌جیاوازه‌کاندا، ڕێکده‌خست “

ڕێکخراوێکی مه‌ده‌نی ناحکومی (NGO) له‌ورده‌کاری هه‌وڵه‌کانی حکومه‌ت بۆ وردو و خاشکردنی کۆمۆنێتییه‌کان، ڕاڤه‌ی چونێتی ئه‌رك و وه‌زیفه‌ی کۆمۆنێتییه‌کان،ئاوا ده‌کات و ده‌ڵێت:

کۆمۆنێتییه‌کانی ناوچه‌ی دانیشتوانه‌‌ئه‌سڵییه‌که ‌یاخود خه‌ڵکانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌‌له‌گردبوونه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌ندامه‌کانیدا ، ئه‌وانن که‌بڕیارده‌ده‌ن ئایا سه‌ر به‌شاره‌وانییه‌ئازاده‌کان ده‌بن یا نا…..ئه‌وه‌ کۆمۆنێتییه‌کانن‌که‌نوێنه‌ره‌کانیان بۆ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌ئازاده‌کان که‌ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر شاره‌وانییه‌که‌دا هه‌یه‌، هه‌ڵده‌بژێرێن. هه‌ر نوێنه‌رێك که‌بۆ هه‌ر ئیداره‌ی ده‌ڤه‌رێك له‌چوارچێوه‌ی شاره‌وانییه‌ئازاده‌کاندا ( ئۆتۆنۆمی) هه‌ڵده‌بژێررێت، گه‌ر به‌ته‌واوی بڕیاره‌کان و ده‌سه‌ڵاته‌کانی کۆمۆنێتییه‌که‌به‌جێنه‌هێنن ، ڕه‌نگه‌له‌وێ بجوڵێنرێن….ئه‌وانه‌ی که ‌هه‌ڵده‌بژێرێن بۆ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌که‌، مووچه‌بۆ ئه‌و کاره‌وه‌رناگرن، گه‌رچی تێچونی (مه‌سره‌‌فی) ئه‌نجامدانی کاره‌کانی ئه‌نجومه‌ن، که‌له‌لایه‌ن هه‌مان کۆمۆنێتییه‌کانه‌وه‌که‌داوای ئاماده‌بوونیان لێده‌کات، له‌ڕێگای هاریکاری نێو ئه‌ندامه‌کانه‌وه‌، بۆیان ده‌گێڕنه‌وه‌. له‌هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا بڕێك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌که‌که‌کار له ‌کێڵگه‌کاندا ده‌که‌ن، هاوکارییان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش ده‌توانن خۆیان بۆ کاروباری ئه‌نجومه‌نه‌که‌ته‌رخان بکه‌ن و پێویست ناکات بچنه‌وه‌سه‌ر کێڵگه‌کان.‌

ئاشکرایه‌که‌ئه‌م هه‌یکه‌لانه‌زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌نارکیزم یا له‌ڕاستیدا له‌گه‌ڵ سەندیکاله‌‌شۆڕشگێڕه‌کاندا، دێنه‌وه‌‌، که‌تۆڕێکن و ده‌سه‌ڵات و بانگه‌واز له‌وێدا هه‌ن، گه‌رچی ئه‌م هه‌یکه‌لانه‌به‌هۆشمه‌ندی ئه‌نارکیستانه‌نین، به‌ڵکو تێکه‌ڵه‌یه‌که‌له‌پراکتیزه‌ی خه‌ڵکه‌ئه‌سڵییه‌کانی ئه‌وێ و مارکسیزم و زانستی تیئۆلۆگی ئازادیخواز ، له‌وێ، که‌ئه‌مه‌ش نابێت ڕێگرمان بێت له‌کۆمه‌ك و هاوکاریکردنیان.

له‌هه‌مووش گرنگتر ئه‌سڵی ئه‌مان هه‌رچییه‌ك بێت، ئه‌مان مۆدێلێکی هه‌نووکه‌یی ‌بۆ‌هه‌ندێك له‌وانه‌ی که‌ئێمه‌‌‌پراکتیکانه‌قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین، ده‌خه‌نه‌به‌رده‌ست.

چاپاسا که‌ناوچه‌یه‌کی زۆر هه‌ژار و په‌راوێزخراوه‌، ئه‌وه‌ش‌ڕاستیه‌که‌که‌پێكهاته‌‌‌ئازاده‌کان له‌هه‌لومه‌رجێکی ئاوا خراپدا و له‌ناوه‌ڕاستی شوێنێك که‌چڕی دانایشتوانی خه‌ڵکه‌که‌ی‌نزمه‌له‌جه‌رگه‌ی جه‌نگێکی له‌سه‌رخۆدایه‌‌، ته‌نیا ده‌توانن لاوازانه‌ په‌ره‌بسێنن، به‌های خۆیان بیسه‌لمێنن .

خاڵه‌پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤه‌کانی دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ:

خاڵه‌پۆزه‌تیڤه‌کان: دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ زۆربه‌ی وه‌خت کارێکی خێرایه‌و ڕێگایه‌کی گونجاوه‌بۆ گروپه‌کان له‌گه‌یشتن به‌بڕیاره‌کانیان.   نماییشی ڕاستەوخۆ ناسراوه به‌وه‌ی ‌که ‌ڕێگایه‌که‌بۆ ده‌رئه‌نجامگیری له‌گه‌یشتن به‌بڕیاره‌کان که‌پێچه‌وانه‌ی پرۆسێسێکی ئاراستەکراوه‌بۆ کار لەسەرکردن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ ئاوا ڕه‌چاوکراوه ‌که ‌مێتودێکی زۆر گونجێنراوه‌(مه‌رینه)‌له‌گه‌یشتن به بڕیاره‌کان که‌بۆ شوێن و جێگایه‌کی فراوانی جیا جیا ده‌ستده‌دات.

خاڵه‌نێگه‌تیڤه‌کانی: هه‌ندێك که‌س هەندێك کڵێشه‌ی (فۆرم) دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ ئاوا ده‌بینن، که ‌زۆر کاران و سه‌ره‌نجامێکی باش و به‌جێ ده‌دەنه‌ده‌ست‌، به‌ڵام سەرەنجامی مەبەستە، نەك تەواوەتی پرۆسێسەکە، هه‌ندێکی دیکه‌ش به‌کارهێنانی” یاسای زۆربه‌”ی ده‌نگ، وه‌کو له‌چه‌ند فۆرمێکی دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆدا، هه‌یه‌، به‌وه‌لەبه‌رچاوده‌گرن که ‌به‌که‌مگرتنی یه‌کسانییه‌له ‌پرۆسه‌ی بڕیاری ده‌نگدانی گروپه‌که‌دا.

درێژه‌ی هه‌یه‌

دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ /٢

دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ      

                                                                                                                                                                             و: زاهیر باهیر- له‌نده‌ن

به‌شی دووهه‌م:

کۆبوونه‌وه ‌جه‌ماوه‌رییه‌کانی گوند:

ئه‌و جێگایانه‌ی که‌ زاپاتێستاکان به‌ ئاشکرا خۆیانیان تیادا ڕێکده‌خه‌ن و به‌ڕیوه‌یان ده‌به‌ن، لادێ و گونده‌کانن که‌ خه‌ڵکه‌که‌شی زیاد له‌ پێویست هه‌ژارن، کۆمۆنێتییه‌ بچوکه‌کانی که‌ پێكهاتوون له‌ 12 بۆ 100 خێزان، نموونه‌کانن، که‌ به‌ ناچاریی له‌سه‌ر پارچه‌زه‌ویه‌ك، بێئه‌وه‌ی سوودمه‌ند بن له‌ ئامراز و ماشێنه‌ مۆدیرێنه‌کانی کشتوکاڵی ، دانراون.

هه‌ندێك له‌ پیاوه‌کانی ئه‌م کۆمۆنێتیه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی گوند، له‌ شاره‌کانی که‌ سه‌ر به‌ ناوچه‌که‌ن هه‌تا به‌ دووری سه‌ر سنوری ئه‌مه‌ریکا، له‌وێ کار ده‌که‌ن، ‌ له‌ گونده‌کانی خۆیاندا ته‌نها وجوودێکی سیاسیانه‌ که‌ هه‌یه‌ ‌ ئه‌ویش له‌ که‌نیسه‌ کاسۆلیکییه‌ جیا جیاکانه‌وه‌یه ‌سه‌باره‌ت به‌ تیئۆلۆگی ڕزگاریخوازانە و خودی EZLN (سوپای زاپێتێستا بۆ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی ، یاخود سوپای زاپێتێستای ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی) هه‌ن و چیدی نا.

دییز دێ ئابریل ،Diez de Abril، کۆمۆنێتییه‌کی نوێیه‌ له‌و زه‌وییانه‌دا که‌ له‌ ساڵی 1995 دا ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا، پێکهێنرا، له‌ لایه‌ن ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ پێش یاخیبووندا ڕۆیشتبوون له‌سه‌ری نیشته‌جێبووبوون ، ئه‌وان پێشئه‌وه‌ی که‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن ، خۆیان له‌گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رییانه‌، سه‌باره‌ت به‌ زه‌وییه‌کان، به‌یه‌کدی ئاشناکردبوو، بڕیاریان دابوو که‌ چۆن ئه‌م زه‌ویییانه‌ له‌ نێوانی خۆیاندا دابه‌شبکه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش بڕیاریان دابوو که ئه‌و‌ ناوه‌ی سه‌ره‌وه‌ی لێبنێن، ئه‌مه‌ش دوای 10/04/1919 کاتێك که ‌زاپاتا تیرۆرکرا، ڕوویدا.’

کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ییانه‌ی هه‌فتانه‌ له‌دوای گردبووه‌نه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رییانه‌ که‌ له‌ یه‌کشه‌ماندایه‌، یاخود به‌شێكه‌ له‌ وه‌زیفه‌ی ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه‌ ، ده‌کرێت و کراوه‌یه‌ بۆ هه‌مووان که‌ له‌ سه‌روو 12 ساڵه‌وه‌ن بۆ قسه‌کردن و ده‌نگدان گه‌رچی ده‌نگدان زۆر ده‌گمه‌نه‌. ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ بۆ چه‌ند کاژێرێك ده‌توانرێت درێژه‌ی پێبدرێت ، هه‌ر وه‌کو هه‌موو جاران پرس و کێشه‌ عه‌مه‌لییه‌کان و لابه‌لاکردنه‌وه‌یان که‌ په‌یوه‌ندیان به‌کارکردن له‌ناو کۆمۆنێتییه‌که‌ یاخود سه‌رفیاتی‌ پاره‌کانی کۆمۆنێتییه‌که‌وه‌، هه‌یه‌‌، تاووتوێ ده‌کرێت. یه‌کێك له‌و لێدوان و مشتومڕه‌ درێژانه‌ی که‌ ده‌کرا، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بوو که‌ ئایا تراکتۆرێك بکڕرێت یاخود عه‌ره‌بانه‌یه‌کی گواستنه‌وه‌ی شمەک. گه‌ر پێویستیشیکرد ئه‌وه ‌ڕه‌نگه‌‌ دانیشتینی یا گردبوونه‌وه‌ی دیکه‌ له‌ هه‌فته‌که‌دا ،ده‌کرێت.

نێردراوه‌کان (وه‌فده‌کان) که‌ به‌ ‘به‌رپرسیاران’ ناوده‌برێن، بۆ یه‌کخستنی کاره‌کان له‌ شوێنه‌ دیاریکراوه‌کاندا، له‌ گردبوونه‌وه‌که‌دا،هه‌ڵده‌بژێرێن. ئه‌م نێردراوانه‌ ‌بۆ کاتێکی دیاریکراو ( ساڵێك دوو ساڵ) دستبه‌کارده‌بن گه‌ر هه‌ست به‌وه‌بکرێت که‌ ئه‌مانه‌ ‘ به‌ گوێره‌ی وه‌لا و متمانه بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌ڵیبژاردوون، به‌ڕێوه‌ناچن’ کاتێك که‌ ( دروشمی زاپاتێستا بۆ ده‌ستڕۆیی ده‌درێت پێیان) قابیل به‌ بانگردنه‌وه‌ ده‌بن.

هه‌روه‌ها بۆکاره‌ تایبه‌تییه‌کانی نێو کۆمۆنێتییه‌که‌ کاری هه‌ره‌وه‌زی ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌مانه‌ش له‌لایه‌ن گردبوونه‌وه‌که‌وه‌ داده‌نرێن، ‌سه‌باره‌ت به‌و کارانه‌ی که‌ پێیان ده‌سپێررێن‌ له‌ به‌رامبه‌ر گردبوونه‌وه‌که‌دا، خۆیان به‌ به‌رپرسیار ده‌زانن ، جگه‌ له‌ کاره‌ پێسپێرراوه‌کانیان سه‌ربه‌خۆده‌بن. هه‌ره‌وه‌زییه‌کانی ‌Diez به‌شی زۆر جیاوازیان هه‌یه‌ وه‌کو به‌شێك بۆ قاوه‌، هه‌نگوینی گاوگۆتاڵ، بێستان، نان ، دوورین‌ و مریشك. هه‌ندێك له‌ به‌رهه‌مه‌کانی هه‌ره‌وه‌زییه‌کان بۆ ئه‌ندامه‌کانی خۆیان ده‌بن، زیاده‌که‌شی ده‌نێررێت بۆ سندوقی سێنته‌ری کۆمۆنێتییه‌که‌، که‌ له‌ لایه‌ن گردبوونه‌‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌که‌وه‌ ، کۆنترۆڵکراوه‌.

.                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                        CCRI     کۆمیته‌ی نهێنی شۆڕشگێڕانه‌:

CCRI، کۆمیته‌ی نهێنی شۆڕشگێڕانه‌، کۆمیته‌یه‌که‌ ‌ که سه‌رکردایه‌تی سوپاده‌کات ، ئه‌م لیژنه‌یه‌ (یا ڕاستتر ئه‌م لیژنانه‌، چونکه‌ CCRI ی ده‌ڤه‌ریش هه‌یه‌) له‌ نێردراوه‌کانی نێو کۆمۆنێتییه‌کان پێکهاتووه‌ و له‌ خۆشیدا هه‌یکه‌لێکی میللیته‌ری نییه‌.

ئه‌م کۆمیته‌یه‌ ‌ له‌سه‌ر ئاستی ده‌ڤه‌ره‌که‌ توانای دانی ئه‌و بڕیارانه‌ی هه‌یه‌ که‌ کارایی خۆی له‌سه‌ر یه‌كبه‌یه‌کی کۆمۆنێتییه‌کان، داده‌نێت، بۆ نموونه،‌ کاتێك که‌ یه‌کێك له‌ کۆمۆنێتییه‌کانی ده‌ڤه‌ری Morelia ویستی هه‌ر دوابه‌دوای یاخیبوونه‌که‌ پارچه‌ زه‌وییه‌ك داگیربکات، ده‌ستی به‌سه‌ردابگرێت ” کۆمیته‌ی شؤڕشگێڕی دانیشتوانه‌‌ ئه‌سڵییه‌که‌ی ناوچه‌که‌، (CCRI) فه‌رمانی به‌و خه‌ڵکه‌ دا، که‌ ڕاوه‌ستن و چاوه‌ڕوانبن و پێشبینی لابه‌لاکردنه‌وه‌ی زه‌ویه‌که‌ له‌سه‌ر ئاستی ده‌ڤه‌ره‌که‌ پاش وتووێژه‌که‌ی 1994بکه‌ن “.

ئه‌مه‌ له‌ خۆیدا گرفتێك نییه‌، ئه‌گه‌رکۆمیته‌ی نهێنی شؤڕشگێڕانه‌ی ناوچه‌که‌ (CCRI) کۆمیته‌یه‌کی حه‌قیقی نێردراوه‌کان ( وه‌فده‌که) ‌بێت، له‌ زۆر حاڵه‌تی شۆڕشگێرانه‌دا پاشه‌کشه‌ی که‌رتێکی جه‌نگاوه‌ره‌کان باشتره‌ نه‌با چالاکییه‌کی نه‌زۆك و نه‌گه‌یو ببێته‌ مایه‌ی سه‌رکوتکردنی بزوتنه‌وه‌که‌. له‌م حاڵه‌ته‌دا من ڕه‌نگه‌ هاوڕانه‌بم له‌گه‌ڵ بڕیاره‌که‌دا، به‌ڵام پرسیاره‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م بڕیاره‌ چۆن دراوه‌ و کێ داوێتی، ئایا خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ داویانه‌ یاخود لیژنه‌یه‌كی نابه‌رپرسیار به‌ناوی ئه‌وانه‌وه‌ ، بڕیاره‌که‌ی داوه؟‌

پاش مانگێك به‌دوای ڕاپه‌ڕیندا، ڕۆژنامه‌ لیبراڵه‌که‌ی مه‌کسیك’La Jornada’‌ له‌ دیمانه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نانه‌ی زاپاتێستاکان‌ که‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانی CCRI، ئه‌نجامدرابوو، یه‌کێك به‌ناوی Isacc ڕاڤه‌ی به‌رپرسیارێتی CCRI: کردووه و ده‌ڵێت‌:

“ئه‌گه‌ر خه‌ڵك وتیان هاوڕێیانێك که‌ ئه‌ندامی CCRI هیچ شتێك ناکه‌ن و ئێمه‌ ڕێز له‌ خه‌ڵك ناگرین یا ئه‌وانه‌ ناکه‌ین که‌ خه‌ڵك پێمان ده‌ڵێن ، ئه‌و کاته‌ خه‌ڵکی ده‌ڵێن ده‌یانه‌وێت که‌ لامانبه‌رن….. هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ گه‌ر هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانی CCRI کاره‌کانیان به‌جێنه‌هێنن، گه‌ر ڕێزیان بۆ خه‌ڵکی نه‌بێت، که‌واته‌ هاوڕێیان ئه‌مه‌ شوێنی ئێوه‌ نییه‌ و لێمان ببورن ده‌بێت خه‌ڵکی دیکه‌ بخه‌ینه‌ جێگاتان”.

ڕاوێژکردن:

له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ستڕۆییه‌ی CCRI هێشتا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه‌ ، که‌ بڕیاره‌ گرنگ و مه‌زنه‌کانی وه‌کو جه‌نگ و ئاشتی بدا، ئاوا بڕیاردانێك سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌لانه‌ ده‌بێت له‌ ڕێگای ‘ڕاوێژکردنه‌وه‌ ‘ بکرێت ، به‌ ڕیفرۆنده‌م به‌ڵام به‌ لیدوان و مشتومڕێکی چڕوپڕه‌وه‌ له‌ هه‌ر کۆمۆنێتییه‌کدا که‌ چه‌قی پرۆسه‌که‌یه‌ وه‌کو خودی ده‌نگدانه‌که‌ خۆی. ئه‌مه‌ش مانگانێك ده‌خایه‌نێ و هۆکارێکی گه‌وره‌شه‌ بۆ‌ توڕه‌بوونی حکومه‌تی مه‌کسیکۆ، که‌ ئه‌و هه‌میشه‌ وه‌ڵامی پێشنیازه‌کانی یه‌کسه‌ر یاخود له‌ چه‌ند ڕۆژێکدا ، ده‌وێت.

له‌ یه‌کێك له‌ ڕاگه‌یاندنه‌کانی EZLN ڕاڤه‌ی پرۆسه‌ی ڕاوێژکارییه‌ك ئاواده‌کات:

“له‌ هه‌موو کۆمۆنێتییه‌کان و کۆمونەکاندا له‌و شوێنانه‌ی که‌ ئه‌ندامانی EZLN لێبوو‌ ڕاوێژکردن، ئه‌نجامدرا، توێژینه‌وه‌کان ، ڕاڤه‌کردن و شیکرنده‌وه‌ هه‌روه‌ها لێدوان سه‌باره‌ت به‌ گرێبه‌سته‌کانی ئاشتی، له‌ گردبوونه‌وه دیمۆکراسییه‌کاندا، قسه‌ی لێکرا و هه‌ڵبژاردنیش ڕاسته‌وخۆ و ئازاد و دیمۆکراتیانه‌، بوو.

دوای ده‌نگدانه‌که‌ ڕاپۆرته‌ فه‌رمییه‌کانی ئه‌نجامی گردبوونه‌وه‌کان ئاماده‌کران، ئه‌م ڕاپۆرتانه‌ش به‌ ده‌قیقی به‌روار و شوێنی گردبوونه‌وه‌که‌‌، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی که‌ به‌شدارییان کردووه‌ (پیاو، ژن و منداڵانی ته‌مه‌ن له‌ سه‌رو 12 ساڵه‌وه‌) ڕاکان و خاڵه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانی که‌ مشتومڕیان له‌سه‌ر کراون ‌له‌ته‌ك ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ده‌نگیان داوه‌، له‌م ڕاپۆرتانه‌دا هاتوون.

به‌م شێوه‌ فراوانه‌ی که‌ چاودێره‌کان بینیویانه و ‌که ‌ڕاوێژکردن کراوه و به‌ من وتراوه‌ ، ئا له‌م جۆره‌ ڕاوێژکردنانه‌بوو ‌ که‌ بڕیاریدا که‌ به‌رخۆدانه‌که‌ی1994‌ به‌ڕێوه‌بچێت. ساڵێك پێشتر مارکۆس و کۆمانده‌ی سوپا ئه‌و ئاماده‌بوونه‌یان به‌رچاوگرت، له‌و کاته‌وه‌ش ڕاوێژکردنه‌کان بڕیاری ده‌ستپێکردنی لێدوانی له‌گه‌ڵ حکومه‌ت کرد تاکو ڕێکه‌وتنه‌که‌ی San Andres قبوڵبکات، دواتریش کشانه‌وه‌ی ‌ لێدوان له‌گه‌ڵ حکومه‌ت، ڕاگیرا هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌وانه‌ی‌ که‌ له‌ ئێستادا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نیشاندراون (موافه‌قه‌ت کراون)‌ ، ده‌یکات.

درێژه‌ی هه‌یه‌

دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ / 1

                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                                    و. زاهیر باهیر- له‌نده‌ن

دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ چییه‌؟

دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ له‌ چه‌ند ڕوویه‌کی گرنگه‌وه ‌له‌ دیمۆکراسی پا‌ڕله‌مانی ، جیاوازه‌‌، له‌وانه‌:

  • دیمۆکراسی ڕاستەوخۆ ئەوەندەی لەبارەی ‘پەسەندکردنی’ بیرۆکەکانەوەیه‌، بە ھەمان ڕادەش لەپێناو ‘گەشەپێدانی’ بیرۆکەکانە.

لە دیمۆکراسی پارلەمانیدا ھەرگیز لەبارەی بیرۆکەکانەوە پرسیار لە خەڵکی ناکرێت، تەنیا لەبارەی ‘پەسەندکردن’ یا ‘پەسەندنەکردن’ی ئەو بیرۆکانەوە پرسیاریان لێ دەکرێت، کە پێشیان دانراون.

لەو بارەوە دیمۆکراسی ڕاستەوخۆ بەتەواوی جیاوازە. دیمۆکراسی راستەوخۆ بەم بنەما که‌توارییە پشتئەستوورە خەڵکی بەخۆی باشتر لەدوای پرسەکانی خۆی دەبێت. ئێمە پێویستمان بە شارەزایان نییە تاکو پێمان بڵێن چۆن شوێنەکانی کار و ژیانمان بەرێوەبەرین. ئەنارکیستەکان پێداگریی لەسەر ئەوە دەکەن کە ئێمە بەخۆمان بۆ ئەنجامدانی ئەوە زۆر بەتواناین. گشت ئەو شتانەی کە ئێمە پێویستمانن، تەنیا سەرچاوەکان و مافی ئەنجامدانیانه‌. دیمۆکراسی ڕاستەوخۆ شێوازە میتۆدە.

  • دیمۆکراسی راستەوخۆ بە بنەمای نوێنەرایەتی پشتئەستوورە نەک جێگریی. جیاوایی یەکلاکەرەوە لەنێوان نوێنەرایەتی و جێگریی ئەوەیە کە نێردراوان تەنیا بۆ ئەنجامدانی بڕیارگەلێکی دیاریکراو ھەڵبژێردراون، نێردراوان مافی گۆڕینی بڕیارێکیان نییە کە پێشتر لەلایەن کۆمەڵەی ئەنجوومەنی/ شورای خەڵکەوە دراوە. نێردراوان (بەپێچەوانەی جێگرانەوە)، ئەگەر ئەو ئەرکە دیاریکراوه‌ی کە خراوەتە ئەستۆیان ئەنجامنەده‌ن، ئەوا دەستبەجێ دەتوانرێت ئاگاداربکرێنەوە و نوێنەرایەتییەکەیان لێ بسەندرێتەوە.

  • دێمۆکراسی راستەوخۆ بەو ڕادەی لەبارەی شوێنی کارەوەیە، بە ھەمان ڕادەش لەبارەی شوێنی ژیانەوەیە (نێو کۆمۆنێتییه‌که‌ ) . لە دێمۆکراسی پارلەمانیدا شوێنی کار پارێزەری دێمۆکراسییە (پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە کرێکاران لە رێگەی سەندیکاوە بەدەستیانھێناون). لە دێمۆکراسی راستەوخۆدا خستنەگەڕ و سەرپەرشتی کارگەیەك، کێڵگەیەك یا نووسینگەیەك لە رێگەی کۆبوونەوەی گشتی کرێکارانەوە ئەنجامدەدرێت. ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌شه‌ که‌ بڕیار له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی کارکردن و ڕێکخه‌رانی کار و لێ سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌رکیان و هه‌روه‌ها چۆن کاره‌کان ڕێکبخرێت، ده‌دات. ھەرئاوا ھەڵبژاردنی کەسەکان (وەک نوێنەر) بە رەزامەندیی ئەوانەی دەوروبەریان لە شوێنی کار و ژیان لەتەکیاندا، به‌ڕێوه‌ده‌چێت. رێکخراوی ھەرێمی لەلایەن فێدراسوێنه‌کانی شوێنی کارەوە بە بەکاربردنی پێکھاتەی نوێنەرایەتی پێکدێت.

لە بەشی نۆھەمی نامیلکەی (پارلەمانی دێمۆکراسی) بزووتنەوەی هاریکاری کرێکارانا، وه‌رگیراوه‌. و‌http://flag.blackened.net/revolt/once/pd_chap9.html

چه‌مکی دیمۆکراسی ڕاسته‌و‌خۆ ( که‌ دژه‌ به‌ فره‌ڕایی‌ ( جه‌ماعی) که‌ هه‌ندێك جار ئه‌مه‌ وه‌کو دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ ، ناوده‌برێت) ، له‌ ڕووی واتاوه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌وه‌یه‌‌ که‌ زۆر جار ئاماژه‌ به‌ د یمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ ده‌که‌ن‌. له‌ ڕاستیدا دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ ‌ شێواز ێکی بڕیاردانه‌ له‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ ، که‌ تێیدا ڕاپرسی وه‌ك ئامرازی بڕیاردان به‌کارده‌برێت. دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ له‌ بوارێك یا ئاستێکی بچوکدا وه‌کو گروپێك له‌ خه‌ڵك له‌ ڕێگای به‌رزرکردنه‌وه‌ی ده‌ستیانه‌وه‌ یاخود به‌کارهێنانی کارتی ده‌نگدان بۆ گه‌یشتن به‌ بڕیارێك ، ده‌توانرێت به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت. دیسانه‌وه ‌دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ له‌ دانی بڕێارێکی گه‌وره‌دا له‌ فۆڕمی” لیژانه‌کاندا، شووراکاندا، ئه‌نجومه‌نه‌کاندا” له هه‌ڵبژاردنی نێردراوه‌کان (وه‌فده‌کان)، که‌ ڕۆڵیان نوێنه‌را یه‌تیکردنی داخوازییه‌کانی نێو گروپه‌کانیانه ‌له‌ ئه‌نجومه‌نه‌که‌دا ، پێكدێت،.‌ بانگکردنه‌وه‌ و لابردنی ئه‌م نێردراوانه‌ (وه‌فدانه)‌، ڕه‌وایه‌ ‌و ده‌کرێت، هه‌ر کاتێك که‌ هۆکارێك یا زه‌مینه‌یه‌کی ئاوا له‌ لایه‌ن ئه‌و گروپه‌وه‌ که‌ وه‌فده‌که‌ نوێنه‌رایه‌تییان ده‌کات، له‌ ئارادا بوون ، ئاساییه‌ که‌ نێردراوان ‌ بانگبکرێنه‌وه‌.‌

ده‌نگه‌کانی که‌ له‌ دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆدا،‌ له‌ دانی بڕیاره‌کاندا، ده‌درێت‌، ئه‌و ده‌نگانه‌ن بڕیارده‌ده‌ن که‌ ئایا بڕیاره‌که‌”ده‌برێته‌”وه‌ یا ” ده‌دۆڕێت” لیره‌دا زۆربه‌ی ده‌نگه‌کان براوه‌یه‌ ، ( به‌تایبه‌ت که‌ له‌ بوارێکی بچوکدا به‌کاردێت)، به‌ڵام له‌ بواره‌کانی دیکه‌ی وه‌ك پێکهێنانی ڕێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی، یاخود به‌کارهێنانی ده‌نگدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ده‌نگ و دواتر به‌کارهێنانی وه‌کو بڕیارێکی به‌کۆمه‌ڵی و (ده‌سته‌جه‌معی ) لابه‌لاکردنه‌وه‌ی یه‌کنه‌که‌وتن یا ناکۆکییه‌کان، له‌م باره‌یه‌شدا ده‌نگی زۆرینه‌ ده‌توانرێت له‌ مۆدیرنکردنی (مۆدیفای) پرۆسه‌ی ده‌نگداندا ، به‌کاربهێنرێت. له‌ دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆدا ، هه‌رکه‌سێك ده‌توانێت داوای ده‌نگدان و ده‌نگوه‌رگرتن له‌سه‌ر هه‌ر پرسێك بکات ، هه‌روه‌ها ده‌شتوانێت داوای گرتنی یا به‌ستنی کۆبونه‌وه‌یه‌ك ، بکات، بۆ ئه‌مه‌ش گروپێك یا ئه‌نجومه‌نێك ده‌توانێت ڕه‌شنوسێك (درافت) ئاماده‌بکات به‌ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خاڵه‌ ڕه‌چاوکراوه‌کانی سه‌باره‌ت به‌ بانگه‌شه‌ بۆ ده‌نگدانه‌کان و بۆ به‌ستنی کۆبوونه‌وه‌کان‌، که‌ ده‌کرێت.

ئه‌م وتاره‌ی خواره‌وه که‌ له‌ ” زاپه‌تێستاوه‌، ئه‌نارکیسزم و دیمۆکراسی ڕاسته‌خۆ” وه‌رگیراوه‌‌‌ باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ چۆن زاپێتاسته‌کان دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆیان به‌کارهێناوه‌. خودی وتاره‌که‌ “له‌ گۆڤاری ئه‌نارکو-سه‌ندیکالیسته‌کان ‌” ‌له‌ زستانی 1999 بڵاوکراوه‌ته‌وه. .

ئه‌وه‌ی که‌ بزوتنه‌وه‌ی زاپاتێستا له‌ ساڵی1994 وه‌ سه‌رقاڵه‌ پێوه‌ی، سه‌ره‌وکارێتی بیناکردنی سیسته‌می دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆیه‌، تۆڕێکی (نێتوه‌رك) ڕیكخستن و ده‌نگگیریی بڕیاره‌کانیانه، که‌‌ به‌ تێوه‌گلان و به‌شداربوونی سه‌ده‌ها هه‌زارکه‌س، پێکیانهێناوه‌. له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی که‌ له‌ده‌ست ئه‌واندایه‌ 32 شاره‌وانی یاخی، هه‌ن، که‌ هه‌ر یه‌که‌یان له‌ 50 بۆ سه‌روو 100 کۆمۆنێتی تیادا هه‌یه‌ و زیاتر له‌ 500 هه‌زار که‌س لێره‌دا ده‌ژین و به‌شێکن له‌‌و تۆڕه‌ی که ‌بڕیاره‌کانی تیادا، یاخود به‌هۆیه‌وه‌، دەدرێن، لێره‌شدا پێنج گروپی زمانی هه‌ن‌، له‌ته‌ك هه‌بوونی چیا بڵنده‌کان و جه‌نگه‌ڵه‌کان و خراپی ڕێگاوبان، که‌ گرفت ده‌خه‌نه‌ پێشدروستکردنی هه‌ر ڕێکخراوێکی ئازادیخوازانه‌وه‌ .‌ ‌‌له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو ڕێبه‌ستانه‌شدا ، واده‌رده‌که‌وێت ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌قاو ده‌ق زاپاتێستاکان ده‌یانویست دروستی بکه‌ن.

درێژه‌ی هه‌یه‌        

ڕەخنە تەواوکەری هزرە نەك ڕەتکەرەوەی

هەژێن
٢٧ی ئایاری ٢٠١٥

بەشی یەکەم

ڕەخنە چییە و من چۆن ڕەخنە دەبینم، لەو بارەوە پێشتر چەند جار تێڕوانینی خۆمم خستووەتەڕوو، لەبەرئەوە لێرەدا فرەتر لەسەر تێڕوانینی بەرانبەر هەڵوێستەدەکەم، کە ڕۆژانە لە زۆربەی سایتە کوردییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وەك شمشێرێك دەچەقێتە چاوی خوێنەر. لە نێوەندی ڕۆشنبیریی کوردیدا مەگەر چەمك و واژەی ” ئازادی ” هێندەی چەمكی ” ڕەخنە ” ئەتککرابێت. هەرچەندە (ڕەخنە) پێش ئەوەی ڕەتکردنەوەی بۆچوون و تێڕامانێك بێت، پێویستە خوێندنەوەی بۆچوون و تێڕامانی بەرانبەر و شڕۆڤەکردنی ناڕۆشنیی و نیشاندەری گۆشە تاریکەکانی بیرکردنەوەی بەرانبەر بێت، بەڵام مەخابن لە کۆی زۆربەی بیرکردنەوە و ڕۆشنبیریی کورییدا بەهەمان چاویلکەی ئایدیۆلۆجی و پارتایەتی، ڕەخنە دەخوێندرێتەوە وەك سووکایەتی و دژایەتی لێکدەدرێتەوە، دەکرێت هۆکاری وەها دیتن و لەبەرچاوگرتنێك بۆ ئالوودەبوونی بیر و هەستی تاکی کورد بگەڕێتەوە، کە بەگشتی بە وەرەمی ڕامیاریی و پارتایەتی و پاشڕەویی ئایدیۆلۆجیی ئالوودە کراوە؛ لەبەرئەوە هەم ڕەخنەگر دەبێتە جەلادی نووسەری دەق و هەم نووسەری دەق لەجیاتی دیتنی ناڕۆشنیی بیرۆکە پێشنیارکراوەکانی نێو دەقەکەی، دەکەوێتە کێشە و بەرەنگاریی کینەدۆزانە بەرانبەر ڕەخنەگر و هەم خوێنەری نادەربەستیش وەك بینەری دوو تیمی فوتباڵ و ڕکەبەر لە کێشمەکێشەکەی نێوان ئەو دووانە دەڕوانێت و وەك کایەیەکی سەرگەرمی تێیدەڕوانێت.

وەك پێشتر گوتم، ڕەخنە واتە خوێندنەوەی ورد و شیکاریکردنی دەق. کاتێك کە ڕەخنەگر بتوانێت لە دەقی بەرانبەردا ئەو کارانە ئەنجامبدات، ئەوا ئەو کات دەتوانێت دروستییەك یا ئەڵتەرناتیڤێك بخاتەڕوو. لەبەرئەوە بۆ گەییشتن بەو ئاستە چاوەڕوانکراوە لە ڕەخنە، کۆمەڵێك میکانیزم و مەرج خۆیان دەسەپێنن، لەوانە:

– خوێندنەوەی دەق نەك بڕیاردان لەسەر بنەمای پێشداوەریی و خوێندنەوەی پێشینانی ئیدئۆلۆگی خود بۆ دەقەکە. لەو بارەوە خوێندنەوەی کەسانی دیکە یا پێشینانی خود نابێتە بەڵگەی نادروستی یا ناڕۆشنی دەقی بەرانبەر و دروستی ڕەخنەی خود و لەو بارەدا ڕەخنەگر پێشداوەریی لەسەر دەق و نووسەری دەق ناکات.

– بۆ ئەوەی سەرنجدانی دەق یا ڕەتکردنەوەی بیرۆکەیەکی نێو دەق بچێتە خانەی ڕەخنە، پێویستی بە پشتبەستن بە دراوەکانی نێو دەق و بە نموونەوەرگرتن لە دەقی بەرانبەر هەیە، تاوەکو بۆ خوێنەر شرۆڤەبکرێت و لەبارەیەوە قسەبکرێت و ناڕۆشنییەکان دەستنیشانبکرێن و ڕەخنە وەك بەشێك لە پرۆسێسی تەسەلبوونی بابەتەکە یا تیئۆرییەکە ڕۆڵی خۆی بگێرێت. بەواتایەکی دیکە ڕەخنە تەواوکەر و تەسەلکردنی دەقی ڕەخنەکراوە نەك چەپ و ڕاست هێڵ بەسەرداهێنانی دەقێك. بۆ نموونە کەسانێك کە ڕەخنە لە هزرێك یا بیرۆکەیەك دەگرن، پێویستە بەخۆیان خوێندنەوەیان بۆ ئەو هزر و بیرۆکەیە هەبێت، نەك بەبێ خۆماندووکردن و زیادکردنی ئەلفێك، پێشداوەریی پێشینانی خۆیان بکەن بە بەڵگەی نادرستی هزر و بیرۆکە سەرنجدراوەکە.

– بۆ ئەوەی ڕەخنە بتوانێت تەسەلکەری دەق و تێروانین بێت، پێویستە وێرانگەری لایەنە لاواز و ناڕۆشنەکانی دەق و تێروانینەکە بێت لەو کەتوار و کات و کۆنتێکستەدا کە تێدا لەدایکبووە، واتە خوێندنەوەی دەق لە کەتوارێکدا کە تێدا لەدایکبووە، نەك ڕەخنە بۆ هێڵی چەپ و ڕاست پێداهێنان یا پێداهەڵدانی حەزۆکییانەی ئایدیۆلۆجیی لە دەرەوەی کەتواری سەردەمی خودی دەق.

– ئەگەر ڕەخنە لەسەر دەقی سەرنجدراو پرسیار بەجێنەهێڵێت و خوێنەر بۆ بیرکردنەوە و گەڕان لە دوای وەڵام خەریکنەکات، ئەوا ناتوانێت تەواوکەر و تەسەلکەری دەق و هاندەری خوێنەر بێت بۆ وردبینی و سەرنجدانە سەر گۆشە ناڕۆشنەکانی نێو دەق. بە واتایەکی دیکە ئەگەر ڕەخنە وروژێنەری پرسیار نەبێت، ئەوا ڕەخنەگر ناتوانێت خوێنەر بۆ گەڕان و پشکنینی گۆشە ناڕۆشنەکانی دەق ئارەزوومەندبکات. لەبەرئەوە لە بارێکی ئاوادا سەرنجەکان بێجگە لە جوینەوەی بنێشتی هەڵبزرکاوی دەمی پێشینان، شتێکی دیکە نابن و ناچنە خانەی ڕەخنە بەواتای وروژێنەری پرسیار بۆ تەسەلکردنی دەق و هاندان بۆ بیرکردنەوە.

– سەرەنجام، ئەگەر ڕەخنە نەبێتە پردێك بۆ پەرێنەوەی خوێنەر بۆ نێو دوورگە شاردراو و نەزانراوەکانی دەق، ئەوا لە دەمەقاڵێی نێوان ڕەخنەگر و نووسەر کورتدەبێتەوە، بە واتایەکی دیکە ڕەخنەکە ناتوانێت لەنێوان ڕەخنەگر و نووسەردا پردی دیالۆگ و مشتومڕی هزریی دروستبکات؛ شتێك کە بەر لە هەموو شت دەبێت ئامانجی سەرەکی ڕەخنە بێت.

[لە بەشی دووەمدا خوێندنەوەیەکی ئایدیۆلۆجی بۆ هزر بە نموونە دەهێنمەوە، کە بە بۆچوونی من هەرگیز ناتوانرێت بخرێتە خانەی ڕەخنە …. ]

نابێت لێگه‌ڕێین کۆبانی و کانتۆنه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژاوا له‌سه‌ر ده‌ستی کۆمپانییه‌ گه‌وره‌کان و ده‌زگه‌ دراوییه‌کانی جیهاندا، نوشستبهێنن/٣

                                                                                                                                                زاهیر باهیر – له‌نده‌ن

                                                                                                                                                27/05/2015

 

به‌شی سێهه‌م و کۆتایی:

کۆبانی و ئاوادانکردنه‌وه‌ی:‌‌     ‌ ‌‌ ‌

پاش بردنه‌وه‌ی جه‌نگ و به‌زاندنی داعش و حکومه‌تی تورکی ، کۆبانی توانی له‌ تاقیکردنه‌وه‌ی یه‌که‌میدا ده‌رچێت و سه‌رکه‌و توانه‌ له‌ جه‌نگه‌که‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌ . گومانی تیادا نییه‌ به‌شداریکردنی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له‌ ڕێگای ئاسمانییه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ بوو که‌ زانییان یا کۆبانی ناکه‌وێت یا که‌ که‌وت ته‌نها گیانله‌به‌رێكیش به‌ زیندوویی تیایدا ڕزگاری نابێت ئه‌و‌ کاته‌ش ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شی نێو ته‌وێڵی ئه‌وه‌ی که‌ پێیده‌ڵێن ” کۆمۆنێتی نێوده‌وڵه‌تی” بۆیه‌ به‌ ناچاری به‌شدارییان له‌ دژی هێزه‌کانی داعش،کرد.

گه‌رچی بوونی جه‌نگ و گه‌مارۆی ئابوریانه کاراییه‌کی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و‌ چه‌ند ملیۆن خه‌ڵکه‌ی ئه‌و سێ کانتۆنه‌ داناو تا ئێستاش و ڕه‌نگه‌ بۆ ئاینده‌یه‌کی دووریش هه‌ژموونی خراپی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ بهێڵێته‌وه،‌ به‌ڵام به‌ڕای من هه‌ر ئه‌و دوو ڕوداوه‌ بوون که‌ ڕۆڵێکی یه‌کجار گه‌وره‌شی له‌ مانه‌وه‌ی هه‌موو ڕؤژاوادا ، گێڕا.

جه‌نگی کۆبانی بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی نه‌ك هه‌ر کۆبانی به‌ڵکو هه‌موو ڕۆژاوا به‌ جیهان به‌ گشتی و سه‌رجه‌می چه‌پ و کۆمۆنیست و سۆشیالیست و نقابییه‌کان و ئه‌نارکست و ئازادیخوازانی دوونیا بناسێنێت. بوه‌ هۆی ڕا کێشانی سۆزو خۆشه‌ویستی و هاوکاری و یارمه‌تی خه‌ڵکانێکی زۆر تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی به‌ سه‌ده‌ها که‌س له‌ شوێنی جیاجیاوه‌ به‌ره‌و به‌ره‌کانی جه‌نگ ملیان ناو له‌ ڕیزه‌کانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌دا له‌ سه‌نگه‌ره‌کانی پێشه‌وه، دژی داعش ده‌جه‌نگان که‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی گیانبه‌ختکردنی گه‌لێکیاشیان. هاوکاتیش به‌ سه‌ده‌های دیکه‌ ڕویانده‌کرده‌ ئه‌وێو له‌ بواره‌کانی میدیا و کاره‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی دیکه‌دا به‌شدارییان ده‌کرد.

گه‌مارۆدانی ئابوریش له‌ لایه‌ن تورکیا و هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌ته‌کانی ناوچه‌که‌وه‌ ، ئه‌میش دیسان ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی دیکه‌ی بینی له‌ مانه‌وه‌ ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌ دیمۆکراتییه‌کانی ڕۆژاوادا، له‌ دروسنه‌بوونی ژینگه‌ی گه‌نده‌ڵیی. ئه‌م گه‌مارۆ ئابورییه‌ وای له‌ کۆمه‌ڵیی کوردی له‌وێ کرد که‌ بڕوای ته‌واو بکه‌نه‌ سه‌رخۆیان له‌ کاروباری ڕۆژانه‌ و قایلبووون به‌ ژیانێكی ساکار و ساده، له‌‌ له‌ده‌ستنه‌دانی گیانی هاوکاری و ڕۆحی یارمه‌تیدانی یه‌کدی و کردنی کاری هه‌ره‌وه‌زی و خۆبه‌خشی و دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ ‌ خۆشه‌ویستی بۆ پاره‌ و کۆکردنه‌وه‌ی و ملشکاندنی یه‌کدی له‌ پێناوی ده‌ستکه‌وتنیدا. به‌ کورتی گه‌مارۆی ئابوری بوه‌ هۆی مانه‌وه‌ و به‌رده‌وامیدان به‌و په‌یوه‌ندییه‌ مرۆیانه‌ی که‌ له‌ کۆمه‌ڵێکی سه‌ره‌تایی، چاوه‌ڕوانی لێده‌کرێت.

ئیستاش ، پاش قۆناغی جه‌نگ و گه‌مارۆ ، پاش ده‌ستپێکردنی قۆناغی دووهه‌م که‌ قۆناغی ده‌ستپێکردنی تاقیکردنه‌وه‌ی دووهه‌مه و تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی یه‌کجار سه‌خته‌‌ ، قۆناغی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ و ڕه‌نگڕشتنه‌ بۆ ئابوری داهاتوی نه‌ك هه‌ر کۆبانی به‌ڵکو هه‌موو ڕۆژاوا، که‌ ئه‌م قۆناغه‌ش له‌ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ و دروستکردنه‌وه‌ی کۆبانییه‌وه‌ هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت. قۆناغی مردن و ژیانه‌وه‌ی ڕۆژاوایه‌، قۆناغی به‌ره‌وپێشه‌وچوون یا تێشکانی ئه‌و شۆڕشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌یه‌ که‌ نزیکه‌ی 3 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی پێکرد ، قۆناغی دستپێکردنی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه‌ مه‌زنه‌یه‌ ( هه‌ڵبه‌ته‌ له‌ شێوه‌ی میکانیکیانه‌دا نا) یاخود هه‌ڵکێشانی هه‌ناسه‌ی ساردی بێ ئومێدییه‌ .

دروستبوونه‌وه‌و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کۆبانی به‌ ڕێگایه‌ك له‌ ڕێگاکان به‌ره‌ و یه‌کێك له‌و‌ ئاقارانه‌ی سه‌ره‌وه‌مان ده‌بات، بۆیه‌ سه‌رکه‌وتن و داڕوخانی سه‌رجه‌می ڕۆۆژاوا له‌ هه‌ڵبژاردنی ڕێگایه‌ك له‌ ڕێگاچاره‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کۆبانی-دا ، له‌نگه‌ر ده‌گرێت.

به‌ڕای من ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ و دروستکردنه‌وه‌ی کۆبانی به‌گرتنه‌به‌ری ‌ یه‌کێك له‌م ڕێگایانه‌ی خواره‌وه‌ ڕووده‌دات:

یه‌که‌م: له‌ ڕێگای گه‌وره‌ کۆمپانییه‌کانی جیهانی و ده‌زگه‌ دراوییه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی وه‌کو : سندوقی دراوی نێو ده‌وڵه‌تی ، بانکی جیهانی و بانکی نێوه‌ندی ئه‌وروپی . بێگومان گرتنه‌به‌ری ڕێگایه‌کی ئاوا ته‌نها و به‌ ته‌نها به‌ سوود و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و حکوموته‌ ملهوڕه‌کانی ئه‌م وڵاتانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌ سه‌پاندنی هه‌لومه‌رجێکی   یه‌کجار سه‌ختی وه‌کو ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ وڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتینی و ئه‌فه‌ریقادا، ده‌یانبینین‌.

دووهه‌م: له‌ ڕێگای یارمه‌تی و هاوکاری نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ به‌شداریکردنی چه‌پ و کۆمۆنیست و سۆشیالیست و سه‌ندیکالیست و ئه‌نارکست و ئازادیخوازان و هه‌ندێ له‌ ده‌زگه‌ و ڕێکخراوه‌ خێرخوازه‌کانه‌وه‌یه‌ . گه‌رچی ئه‌م ڕێگایه‌ درێژخایه‌نه‌ و پرۆسه‌یه‌کی یه‌کجار دوورودرێژه‌ ، به‌ڵام تاکه‌ ڕێگایه‌که‌ ‌ که‌ ده‌ستی کۆمپانیا و ده‌زگه‌ دراوییه‌کانی جیهانی تیادا کۆتا بکرێت و خواست و هیوایانی تیادا زینده‌ به‌چاڵبکرێت.

سێهه‌م: له‌پاڵ ڕێگای سێهه‌مدا تووله‌ڕێگایه‌کی دیکه‌ش هه‌یه‌ که‌ ئه‌ویش به‌ قۆنته‌راتدانی هه‌ندێك پرۆژه‌یه‌ به‌ چه‌ند کۆمپانیایه‌ك له‌ ‌هێنانی ماتیریاڵ و خه‌ڵکانی پسپۆڕ، به‌ڵام به‌کاری هه‌ره‌وه‌زی خه‌ڵکی خۆی ئه‌و پڕۆژانه‌ جێبه‌جێ بکرێت و له‌ژێر چاودێرییه‌کی وردو هه‌مه‌ لایه‌نانه‌دا کاره‌کانیان ته‌واو بکه‌ن و بارگه‌ و بنه‌یان بگێڕنه‌وه‌ بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ لێوه‌ی هاتوون.

ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کۆبانی له‌ ڕێگای یه‌کێك له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ دستنیشانی ئابوری داهاتوی نه‌ك هه‌ر کۆبانی به‌ڵکو هه‌ر هه‌موو ڕۆژاوا ده‌کات ، ده‌توانیت ئه‌و به‌رنامه‌ ئابورییه‌ی که‌ له‌ ئێشتادا کاری له‌سه‌ر ده‌کرێت بخرێته‌ گه‌ڕ.

بێگومان له‌ ئێستادا وتووێژێکی زۆر له‌ ننێوانی سیاسییه‌کان و ئابوورییناسه‌کان و خودی خه‌ڵکانی کۆبانیدا ‌ له‌سه‌ر ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کۆبانی، به‌رده‌وامه و له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌شدا کۆنفرانسێکی دووڕۆژی له‌ شاری ئامه‌د هه‌ر بۆ تاووتوێکردنی ئه‌و کێشه‌یه، گیرا‌، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا تا ئێستا بڕیارێکی ئاوا نه‌دراوه‌ له‌ چونێتی ئاوه‌نداکردنه‌وه‌ی کۆبانی دا. منیش بۆخۆم کاتێك که‌ له‌وێ بووم چه‌ند له‌دووچوونێکی ئه‌و باسه‌م کرد به‌ڵام هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ دیتمن نکوڵی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که‌ مل بۆ فشاری ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا و کۆمپانیه‌کانیان   بدرێت. ئه‌وان ده‌یانوت که‌ به‌ فه‌رمی ئه‌و داخوازییه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مانه‌وه‌ ڕه‌تکراوه‌ته‌وه‌.

نه‌دانی بڕیارێك که‌ له‌ به‌رژوه‌ندی کۆمپانیا گه‌وره‌کانی جیهان و ده‌زگه‌ درواییه‌کانیان بێت سه‌باره‌ت به‌ ئاوه‌نداکردنه‌وه‌ی کۆبانی ، کارێکی باشه‌ و نیشانه‌ی به‌رگری و چۆکدانه‌دانه‌ بۆیان، هاو کاتیش ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌ر هه‌موومانه‌ له یارمه‌تیدان و هاوکاریکردنی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کۆبانی به‌ چه‌شنێك له‌ چه‌شنه‌کانی کۆمه‌كکردن تاکو ئه‌و ئه‌زموونه‌ گه‌و ره‌یه‌ی که‌ وه‌کو ئه‌ستێره‌یه‌کی پرشنگدار له‌ ئاسمانی خه‌باتی ئازادیخوازاندا ده‌دره‌وشیته‌وه‌ به‌رده‌وام بێت. نابێت بهێڵین ئه‌و هه‌موو ماندووبوون و خه‌بات و و هیلاکه‌تییه‌ی ئازادیخوازانی ڕۆژاوا به‌ فیڕۆبڕوات ، نابێت ڕێگا بده‌ین دڵۆپ دڵۆپ خوێنی گه‌شی گه‌نجانی ژنان و پیاوانی جه‌نگاوه‌رانی کۆبانی و سه‌رجه‌می ڕۆژاوا له‌بری ئه‌وه‌ی به‌ریی ئازادی بگرێت ، پاره‌ و سوود و سه‌رمایه‌ی زیاتر بۆ کۆمپانییه‌ گه‌وره‌کان و ده‌زگه‌ دراوییه‌کان به‌ ئه‌نجام بهێنێت. ‌ ‌‌   ‌   ‌    

 

‌