بنەمای دروستبوونی وەهمی نەژادپەرستی ، وەکو” هێنانی عەرەب و زەوی و زاری کوردستانیانان داگیرکرد و تەعریب بە شیوەیەکی دیکە دەستی پێکردەوە و عەرەب خواردینی و کوردستان بوو بە عەرەبستان و زۆری تر لەم تورەهاتانە” برسێتی و بێ کاری و نەبوونی موچە و غاز و کارەبا و ئاو و گرانبوونی کەرەسە و پێداویستییەکانی ڕۆژانەی ژیانە و نەبوونی یەکسانی و ئازادیی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی هەبوونی گەندەڵی و زوڵم و زۆر و پشێوی سیاسی و پشێوی کۆمەڵایەتی و تەراتێنی هەموو دەزگە سیخوڕییەکانی گەلێك لە وڵاتان و هاتنە ناوەوەی تورکیا و کاری فاشێانەی دەوڵەتەکەی بە کوشتن بڕین و وێرانکردنی بەشێکی کوردستان و ترس و نیگەرانی و زۆری ترە لەمانە، کە ئەو وەهم و درۆیانەی دروست کردووە.
گەر ئەمانە نەك هەر هەمووی دابینبکرێت بەڵکو بەشێکی زۆریشی دابین بکرێت باوەڕم وایە کەس گوێ ناداتە ئەوەی کە دراوسێکەی عەرەبە، کوردە، تورکە ، فارسی یاخود جوولەکەیە . لێرەش لە بریتانیا برسێنی و بێ کاری و بێ خانووبەرەیەتی و درێژی لیستی خەستەخانەکان و دەستنەکەوتنی قوتابخانەی باش و زیادبوونی چەقۆکێشی و تد، ئاوای لە خەڵکە ئەسڵییەکی ئێرە کردووە کە هەندێکیان ببنە ڕایسست و دژ بە پەنابەران و کۆچبەران بن.
جیا لەوەی لەهیچ شوێنێکدا لەتەك هیچ دین و مەزهەبێکدا یەکناگرمەوە، لێ کێشەی گەورە و بنەڕەتی من لە تەک دین و مەزهەبەکاندا ئەوەیە کە بەدرێژایی مێژوو بەئێستا و داهاتوشەوە کۆڵەکەیەکی ئەستوری ڕاگری سیستمی چینایەتی و چەوساندنەوە و زوڵم و ستەم بوون و هەن!
هەر ئەوەشە تا ئێستا دەوڵەت و دەسەڵاتەکان لەسەر خوێنی چەوساوەکان بودجەی زەبەلاح دەخەنە خزمەتی کلێساو مزگەوت و قەشەو مەلاو پیاوانی ئاینی لەلایەك لەلایەکی دیکەوە هەر ناڕەزایەتی و خواستێکی چەوساوەکان بۆ ئاڵوگۆڕ بە ئاڕاستەی ژیانێکی ئازاد و یەکسان بەچەک و سەرکوت و کوشتار وەڵام دەدەنەوە!
واتە چۆن بەشێك لە عارەق و خوێنی بەرهەمهێنەران بۆ زیندان و ئەشکەنجەو سەرکوتی خوێناوی چەوساوەکان بەکار دەهێنن، هەر بەهەمان ئامانج بەشێک لەو داهاتەی خەڵك بۆ مزگەوت و کلێساو دام و دەزگای چەواشەکاری و خورافەی دینی بۆ گێژکردنی خەڵك بەکار دەهێنن بۆ پاراستنی حوکم و دەسەڵاتی ڕەشی چەوسێنەرانەیان!
بەم مانایە تا سیستمی چینایەتی و چەوساندنەوە و سودو قازانج بمێنێت خورافەی دینیش لەلایەن سیستمەوە باوەشێن دەکرێت!
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.