ئەرشیفەکانى هاوپۆل: كوردی – Kurdi

بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان

لیبراڵ، فاشیی، چەپی دەسەڵاتخواز

زاهیر باهیر

23/04/2022

چەمکێك نییە ناوی حکومەت و دەوڵەتی دیمۆکراتی بێت مەگەر لە لای لیبراڵەکان و سۆشیالدیمۆکراتەکان و چەپە دەسەڵاتخوازانی ئەنتی فاشیی.  حکومەت یا ڕاستتر دەوڵەت کە مانایەکی فراوانتر و هەمە لایەنە دەگەیەنێت هەموویان لە ناوەرۆکد یەكن کە داپڵۆسەر و سەرکوتکەر و پارێزەری بەرژەوەندییەکانی کەمایەتییەکی زۆر کەم و سیستەمی کاری کرێگرتە و کۆیلایەتییین.  بۆ ئەمەش دوو جۆر، دوو شێواز لە حوکمڕانیی بە گوێرەی پێویستییان، دەگرنەبەر .  شێوازێکیان ئەوەیە کە ئەمڕۆ لە زۆرێك لە ئەوروپا دەیبینین کە ناوی دەوڵەتانی دیمۆکراتیی و مەدەنی و پێشکەوتوویان بەسەردا بڕاوە ، شێوازی دووهەمیان سەرکوتکردن و کوشتن و بڕینە ئاشکراکەیە، کە لە ڕوسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوای ناوین وڵاتانی دیکە دەیانبینین.

ئەم دوو شێوازە وەکو وتم خزمەتی دەسەڵات و مانەوەی دەکەن کە پەیوەستە بە مانەوەی سیستەمەکەوە بۆ ئەمەش حکومەتەکان یا دەوڵەتەکان پۆلینە کراون:  ئەمیان فاشییە و ئەویان لیبراڵە و ئەوی تریان چەپە.  ئەوەی کە لیبراڵ دەکاتە فاشی و ” دەوڵەتی فاشیی” دەکاتە لیبراڵ و چەپ،  تەنها و بە تەنها بڕ و ئاستی بەرگریکردنە [ مقاوەمەیە].   لە هەر شوێنێك بەرگریی و بەگژاچونەوەی خەڵکی بۆ دەستپێوەگرتنی مافەکانیان و بەدەستهێنانی مافی زیاتر و یەکسانی و دادوەری کۆمەڵایەتی، بەردەوام بوو،  ئەوە کام لەو دەوڵەتانە چەپن و لیبراڵێکی باشن بێ سێ و دوو دەبنە دەوڵەتێك یا خود  حکومەتێکی فاشییی لە بەرانبەریانا.  لەم بارەیەوە بە دەیان نموونەمان هەیە.

لەلایەکی دیکەوە ئەم بەرە فاشیی و لیبراڵ و چەپی دەسەڵاتخوازە،  بە بەردەوامی لە بەهێزکردنی یەکدیدان.  ئەوەی کە پێی دەوترێت فاشیی، لیبراڵ و چەپ بەهێز دەکات و هاوکاتیش چەپ و لیبراڵیش فاشی و فاشییەت بەهێز دەکەن، کە لە ناوەرۆکدا هەمویان ئامانجی سەرەکییان دەستگرتنە بەدەوڵەتەوە و پارێزگارییە لە سیستەمی مەوجوود، بۆیە هیچ جیاوازییەکیان لەو بارەو نییە .

هەر با تەماشای فەرەنسا بکەین ئەوەی ئیمانوێل مایکرۆنی هێنایە سەر حوکم لیبراڵەکان نەبوون بەڵکو لی پان و حیزبەکەی بوون کە بووە هۆی یەکگرتنی چەپ و نقابە و لیبراڵ و سۆشیالدیمۆکرات لەژێر دروشمی ئەنتی فاشیدا و لە مەترسی هاتنە سەرحوکمی فاشییەتدا دەنگ بە ماکرۆن درا و هێنرایە سەر حوکم .  پاش 4 ساڵ حوکمڕانی ماکرۆن نەك هەر هیچی نەکرد بۆ کرێکاران و کۆمۆنێتی ئەو نەتەوانەی کە لەوێ  جێگیر بووبوون بە موسڵمان و غەیرە موسڵمانەوە،  بەڵکو زۆر شتی خراپتری کرد و ویستی بیکا وەکو ریفۆرمی کار و سەر کار، لێدان لە نقابەی کرێکاران ، بەرزکردنەوەی ساڵی  تەمەنی خانەنیشیکردن ، زیاتر فشار و بەستدانان بۆ سەر موسڵمانان ڕێگرییکردن لێیان بە بەکارهێنانی یاسای دژە تیرۆر، هەموو ڕێگرییەك لە کۆچبەران و پەنابەران و زۆری تر، لەگەڵ ئەمانەشدا هێستا بۆ 4 ساڵی دیکە ئەم کابرایە هەڵدەبژێرێتەوە و  دێتەوە سەر حوکم .  بۆچی؟ چونکە چەپ و نقابە و سۆشیالدیمۆکرات پێیان باشترە کە دەنگ بە شەیتانی بچوك بدەن تاکو شەیتانی گەورە، دەنگ بۆ مەترسی کەمتر یا بچوکتر بدەن تاکو لە بۆ مەترسی زیاتر یا گەورە تر.

بەم شێوەی ئەنتی فاشیی کە ئایدۆلۆژیی هەناوی چەپەکان و دروشمی سەرەکییانە ڕۆڵی خراپی خۆیان لە هەموو شوێنێکی ئەم جیهانەدا بینیوە و دەبینن.  بۆ نموونە لەم جەنگەی ئەمڕۆی ڕوسیا و ئۆکرانیادا،  پشتگیری لە حکومەتی ئۆکرانیا دژ بە ڕوسیا دەکەن لە ژێر ناوی ئەنتی فاشییەتدا، ئەنتی ئیپریالیزم دا ،  هەندێکیشیان پشتگیری لە پوتین و دەوڵەتی ڕوسیا لەژێر ناوی ئەنتی ناتۆ ، ئەنتی غەرب ، ئەنتی سەرمایەدارییدا، دەکەن.

بە کورتی ئەوانەی کە ئەنتی فاشین و ئەنتی ئیمپریالیستین مەرج نییە ئەنتی سەرمایەداریی بن ، بەڵام هەمو ئەنتی سەرمایەدارییەك بێ هیچ جۆرە گومان و دڵە ڕاوکێیەك دژ بە فاشییەت و بە ڕایسسیزم و هەموو جۆرەکانی جەنگن، چونکە دەزانن ڕەگ و ڕیشەی و ئەوانە لە خودی سیستەمەکەدایە، پێچەوانەی ئەوان، ئەنتی فاشیی، کە ئاوا تێدەگەن کە جەنگ و بێ کاری و نایەکسانی و نادادوەری کۆمەڵایەتی هی دەوڵەت و حکومەتی خراپن، گرفتەکە حکومەت و دەوڵەتی خراپن نەك خودی سیستەمەکە.

Zaherbaher.com

١٤ی ئایاری ٢٠٢٢ خۆنیشاندانی هاوپشتی لەتەک هەموو هەڵهاتووان و پەنابەرانی سەر سنوورەکانی ئۆروپا

ئەو مرۆڤانەی کە لەپشت دیوارە بەرزەکانی سیستەمی سنووریی ئۆروپا لەنێو دارستانەکان گیرخواردوو و وێڵن، لەبیرمەکە، ئێمە نابێت بینەری نادەربەستی ئاوارەیی و مردنی ئەو کۆچەرانە (هەڵهاتووانە) بین.

ئێمە، گرووپێک لە ڕێکخراوی بێسنوور لە سەرانسەری ئاڵمانیاوە، ڕێکەوتی ١٤ی ئایاری ٢٠٢٢ خۆنیشاندانی ناڕەزایەتی لە شاری فرانکفۆرت (ئۆدەر) ڕێکدەخەین. ئەم خۆنیشاندانە بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی و دابڕاندن لەسەر سنووری نێوان بێلاڕووس و پۆڵۆنیا دەبێت و ئێمە خوازیاری کردنەوەی سنوورەکان و وەرگرتنی کۆچەران هەین.

ئێمە گرووپێکی کردەیی لە کۆمەڵێکی فراوانتر هەین، کە لە بەرانبەر ڕامیارییە سنوورییە بێبەزەییەکانی ئۆرووپا لەسەر سنووری بێلاڕووس و پۆڵۆنیا لەسەر زۆر ئاستی جۆراوجۆر خوازیاری کۆتاییهێنان بە ڕامیارییەکانی دابڕاندن و دیپۆرتکردنەوە دەبین و لەسەر ئازادی بەبێ بەند و مەرجی سەفەرکردن – مافی نیشتەجێبوون پێداگریی دەکەین. لەپێناو ئۆرووپایەکی بەبێ سنوور و هاوپشت.

ئەو دیمەن و هەواڵانەی کە لە سنوورە دەرەکییەکانی یەکێتی ئۆروپا لەبارەی دۆخی خەماوەی پەنابەران بە دەستی ئێمە دەگەن، زیاتر و زیاتر کردەکاریی دڕندانەی ئەوان بە ئێمە نیشاندەدات. یەکێتی ئۆرووپا نەک هەر بەو تاوانانە مۆڵەت دەدات، بەڵکو چالاکانە لەنێو تاوانش هەنگاونەرە.

مرۆڤە کۆچەرەکان لەسەر سنووری پۆڵۆنیا و بێلاڕووس لەبەر سەرما و لەنێو ئوردووگەکان و لەنێو خێمە کاتییەکان زیندانی دەکرێن، یان تەنانەت لەنێوەندی دارستانەکان بەبێ یارمەتی پشتگوێ دەخرێن. کۆچەران دەکەونە بەر توندوتیژیی دڕندانەی پاسەوانانی سنوورەکان. ئەوان لێدان دەکرێن، پۆشاک و خواردن و تەلەفۆنەکانیان لێدەسێندرێن. ئەوان لەنێو سەرماوسۆڵەی زستان بەبێ هیچ یارمەتییەک پشتگوێ دەخرێن. بەشێک لە ئەوان لەبەر ئەو دۆخە مەترسیدارە بەهۆی برسیەتی و سەرما دەمرن.

ئەوان لەنێو ئوردووگە شێوە زیندانەکان لە بار و دۆخێکی نامرۆیی ڕاگیردرێن و زیندانیی دەکرێن و لە چوونی ئەوان بۆ نێو سنوورە دەرەکییەکانی ئۆرووپا رێگریی دەکرێت. پەرەدان بە سەربازیی کردنی سنووری پۆڵۆنیا و بێلاڕووس و پشتوێنێکی مەرگیی دیکەیان لەسەر سنوورە دەرەکییەکانی یەکێتی ئۆرووپا درووستکردوە. سەرەنجامی گێڕانەوە نایاساییەکان (Push backs) پەنابەران و هێنانە ئارای دۆخەکە ترسناک و خەماوەرەکان بۆ ئەوان لە ناوچە سنوورییەکان، کە تاکو ئێستا بە مردنی زیاتر لە سێ (٣٠) کەس تەواو بوە.

نابێت لەبیربکرێت، هەر مرۆڤێک کە بۆ تێپەڕبوون بەنێو سنوورەکان گیانی خۆیان لەدەستبدات، ڕوودانێکی ڕێکەوتانە نییە، بەڵکو بڕیاردانی نەژادپەرستانەی دەوڵەتدارانە. جیاکردنەوەی قەڵای ئۆرووپا لەلایەن پۆڵۆنیا بە درووستکردنی دیوارێک لەنێوان پارکی بیاڤۆیسکا بەردەوامی هەیە. لەنێوبردنی دوایین دارستانەکانی ئۆرووپا، بەس نەهامەتییەکی مرۆیی نییە، بەڵکو نەهامەتییەکی ژینگە و ئەوەش لەنێو دەریاکان و هەوا بوونی هەیە.

لەپشت ئەو ڕامیارییە و ئامانجە، بنچیینەکانی پاراستنی بەزم و کارە نەژادپەرستانە و بەهرەکێشانە و ستەمگەرایانە لەنێو ژیانی ڕۆژانەی هەمووان ئامادەیە و ئێمە ئەو ڕامیارییە دژە مرۆییانە ڕەتدەکەینەوە و خوازیاری هاوپشتیی لەتەک هەموو پەنابەران لە سەرتاسەری جیهان هەین.

ئاوڕدانێک لە ئۆکرانیا، لە ئێستا بۆ ئێمە دەردەکەوێت: هاوپشتی لەتەک کەسانێک کە خەریکی هەڵهاتن و تێپەڕین هەن، ویست بۆ وەرگرتنی ئەو کەسانە و جێبەجێکردنی ڕامیاریی وەرگرتن بۆ ئەوان دەتوانێت ببێت بە هەنگاوی مرۆیی و هاوپشتی، کە ساڵانێک نایاسایی وێنا دەکرا.

ئەو کەتوارەی کە ئێستا دەتوانرێت لەتەک کەسانی هەڵهاتوو هاوپشتی دەرببڕدرێت، زۆر گرنگ و درووستە و بەو جۆرە نیشاندەدات، کە هیچ هاوپشتییەکی سنووردار لەتەک کەسانێک کە هەڵهاتوو و تێپەڕن، بوونی نییە. لەنێوان پەنابەرانی سپیپێستی ئۆرووپایی و پەنابەرانی کۆچەری ناسپیپێست جیاوازیی دەکرێت. دەبێت بەسەر ئەو تێڕوانینە ناڕاستگۆیانە و دووڕوانە زاڵ بین، ئێمە بۆ هاوپشتی لەتەک هەموو کەسانیک کە هەڵهاتوون و لە باری تێپەڕینن، هەین.

یەک ‌هێڵی تێپەڕین و ڕێڕەوی وەرگرتنی خێرا، هاوپشت و بەبێ ڕێگریی، ڕامیارییەک لە بارەی کۆچ و سنوورکان بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە هەڵدێن، ماوەیەکی زۆرە دواخراوەگرنگ نییە بە چ پاسپۆرت و یان لە چ وڵاتێکەوە هاتوون! ئێمە خوازیاری کردنەوەی سنوورەکان و پاراستنی ئازادیی هاتووچۆکردن بۆ هەموو مرۆڤەکان هەین.

بەس لە بارێکدا کە ویستی ڕامیاریی بوونی هەبێت، شێوازی جیاواز بۆ بەرخورد بەو مرۆڤانەی کە لە باری هەڵهاتن هەن، لە توانا هەیە!

ئێمە بڕوامان هەیە، کە جیهانێک بەبێ پێکهاتەی نەژادپەرستانە و بەبێ سنوور و دەوڵەت لە توانا هەیە. بەڵام ئێمە بڕوامان ئاوایە، کە دەبێت ئەو گۆڕانە بەدەستی خۆمان ئەنجامبدەین. وەرن با پێکەوە بۆ هاوپشتی و جیهانی ئازاد ببزوێین!

بەو بۆنەوە، ڕۆژی ١٤ی ئایاری ٢٠٢٢ ساعەت ١٢ی نیوەڕۆ لە فرانکفۆرت (ئۆدەر) لە هەرێمی براندن‌بورگ دەچینە سەرشەقامەکان و خۆنیشاندان دەکەین، لەپێناو گۆڕان بەرەو دونیایەکی بەویژدانانە لەتەک ئێمە هاودەنگ بن!

————————————————————————————————————————

Ew mrovaney ke lepşit dîware berzekanî sîstemî snûrîy orupa lenêw daristanekan gîrixwardû û wêlln, lebîrmeke, ême nabêt bînerî naderbestî awareyî û mirdnî ew koçerane (hellhatuwane) bîn.

Ême, grûpêk le rêkixrawî bêsnûr le seranserî allmanyawe, rêkewtî 14î ayarî 2022 xonîşandanî narrezayetî le şarî frankfort (oder) rêkdexeyn. Em xonîşandane bo kotayîhênan be tundutîjî û dabrrandin leser snûrî nêwan bêlarrûs û pollonya debêt û ême xwazyarî kirdnewey snûrekan û wergirtnî koçeran heyn.

Ême grûpêkî kirdeyî le komellêkî frawantir heyn, ke le beranber ramyarîye snûrîye bêbezeyyekanî orûpa leser snûrî bêlarrûs û pollonya leser zor astî corawcor xwazyarî kotayîhênan be ramyarîyekanî dabrrandin û dîportkirdnewe debîn û leser azadî bebê bend û mercî seferkirdin – mafî nîştecêbûn pêdagrîy dekeyn. Lepênaw orûpayekî bebê snûr û hawpişt.

Ew dîmen û hewallaney ke le snûre derekîyekanî yekêtî orupa lebarey doxî xemawey penaberan be destî ême degen, zyatir û zyatir kirdekarîy drrindaney ewan be ême nîşandedat. Yekêtî orûpa nek her bew tawanane mollet dedat, bellku çalakane lenêw tawaniş hengawnere.

Mrove koçerekan leser snûrî pollonya û bêlarrûs leber serma û lenêw urdûgekan û lenêw xême katîyekan zîndanî dekrên, yan tenanet lenêwendî daristanekan bebê yarmetî piştigwê dexrên. Koçeran dekewne ber tundutîjîy drrindaney pasewananî snûrekan. Ewan lêdan dekrên, poşak û xwardin û telefonekanyan lêdesêndirên. Ewan lenêw sermawsolley zistan bebê hîç yarmetîyek piştigwê dexrên. Beşêk le ewan leber ew doxe metrisîdare behoy birsyetî û serma demrin.

Ewan lenêw urdûge şêwe zîndanekan le bar û doxêkî namroyî ragîrdirên û zîndanîy dekrên û le çûnî ewan bo nêw snûre derekîyekanî orûpa rêgrîy dekrêt. Peredan be serbazîy kirdnî snûrî pollonya û bêlarrûs û piştwênêkî mergîy dîkeyan leser snûre derekîyekanî yekêtî orûpa drûsitkirdwe. Serencamî gêrranewe nayasayyekan (Push backis) penaberan û hênane aray doxeke trisnak û xemawerekan bo ewan le nawçe snûrîyekan, ke taku êsta be mirdnî zyatir le sê (30) kes tewaw bwe.

Nabêt lebîrbikrêt, her mrovêk ke bo têperrbûn benêw snûrekan gyanî xoyan ledestibdat, rûdanêkî rêkewtane nîye, bellku birryardanî nejadperistaney dewlletdarane. Cyakirdnewey qellay orûpa lelayen pollonya be drûsitkirdnî dîwarêk lenêwan parkî byavoyiska berdewamî heye. Lenêwbirdnî dwayîn daristanekanî orûpa, bes nehametîyekî mroyî nîye, bellku nehametîyekî jînge û eweş lenêw deryakan û hewa bûnî heye.

Lepşit ew ramyarîye û amance, binçîynekanî parastinî bezm û kare nejadperistane û behrekêşane û stemgerayane lenêw jyanî rojaney hemuwan amadeye û ême ew ramyarîye dje mroyyane retdekeynewe û xwazyarî hawpiştîy letek hemû penaberan le sertaserî cîhan heyn.

Awirrdanêk le okranya, le êsta bo ême derdekewêt: hawpiştî letek kesanêk ke xerîkî hellhatin û têperrîn hen, wîst bo wergirtnî ew kesane û cêbecêkirdnî ramyarîy wergirtin bo ewan detwanêt bbêt be hengawî mroyî û hawpiştî, ke sallanêk nayasayî wêna dekra.

Ew ketwarey ke êsta detwanrêt letek kesanî hellhatû hawpiştî derbibirrdrêt, zor gring û drûste û bew core nîşandedat, ke hîç hawpiştîyekî snûrdar letek kesanêk ke hellhatû û têperrn, bûnî nîye. Lenêwan penaberanî spîpêstî orûpayî û penaberanî koçerî na-spîpêst cyawazîy dekrêt. Debêt beser ew têrrwanîne narrastgoyane û dûrrwane zall bîn, ême bo hawpiştî letek hemû kesanîk ke hellhatûn û le barî têperrînin, heyn.

Yek hêllî têperrîn û rêrrewî wergirtnî xêra, hawpişt û bebê rêgrîy, ramyarîyek le barey koç û snûrkan bo hemû ew kesaney ke helldên, maweyekî zore dwaxrawe- gring nîye be çi pasport û yan le çi wllatêkewe hatûn! Ême xwazyarî kirdnewey snûrekan û parastinî azadîy hatûçokirdin bo hemû mrovekan heyn.

Bes le barêkda ke wîstî ramyarîy bûnî hebêt, şêwazî cyawaz bo berxurd bew mrovaney ke le barî hellhatin hen, le twana heye!

Ême birrwaman heye, ke cîhanêk bebê pêkhatey nejadperistane û bebê snûr û dewllet le twana heye. Bellam ême birrwaman awaye, ke debêt ew gorrane bedestî xoman encambdeyn. Wern ba pêkewe bo hawpiştî û cîhanî azad bbizwêyn!

Bew bonewe, rojî 14î ayarî 2022 sa’et 12î nîwerro le frankfort (oder) le herêmî brandinburg deçîne serşeqamekan û xonîşandan dekeyn, lepênaw gorran berew dunyayekî bewîjdanane letek ême hawdeng bin!

دەسەلاتە جۆراوجۆر و جیاجیاکانی دەوڵەت و سیستەمی سەرمایەداری جیهانیی لق و پۆپی یەك دارن. 

جیهان نۆرمان

21/04/2022

ڕەگ و ریشەکانی ئەو دارە لە ناخی دڵی مرۆڤە چەوساوەکانی دونیادا، لە ژیان و ژینگەدا ووزە و توانا دەمژێ بۆ سەرمایەداران.

دژایەتی کردنی لقێکی، باڵێکی ئەو بوونە چینایەتیە، وەك دوژمنێکی تایبەت و سەربەخۆ لە کۆی لق و پۆپەکانی تری دەوڵەت، لە کۆی سیستەمی سەرمایەداری جیهانیی، جگە لە هێز بەخشین بە کۆی سەرمایە هیچ ئەنجامێکی تر ناداتە دەست.

مێژووی ململانێی نێوخۆی بەشە پێکهێنەرەکانی سەرمایە، مێژووی ناکۆکی نێوان پێداویستەکانی مرۆڤ دژ بە پێداویستەکانی سەرمایە، کە بەرهەمی سروشتی کردار و پرۆسەی چەوساندنەوەی پرۆلێتاریای دونیایە، ئەوەی چەند جارە خستە روو، کە سەرکەوتنی ئیدۆلۆژییەك، یاخود باڵێکی سەرمایە بە سەر باڵێکی تردا، هەر لە خزمەتی چەوسێنەراندایە. بەردەوام، بزووتنەوەی شۆرشگێری خۆ ئازادکەرانەی چەوساوەکان، شێوێنراوە و دەشێوێنرێ لە لایەن ئیدیۆلۆژی و سیاسەتی بەرگریکردن لە باڵی دیمۆکراسیی و لیبێرالیزمی دەوڵەتەوە دژ بە باڵی «فاشیزم»، وەك ئەوەی هەردوو باڵەکە لق و پۆپی هەمان سەرچاوە نەبن!

سەرکەوتنی بەرەی دیمۆکراتی بە سەر بەرەی «فاشیزم» دا هەر سەرکەوتنی سەرمایەیە، هەر سەرکەوتنی دەوڵەتە بە سەر ئەلتەرنەتیڤی خەباتی خود ئازادی مرۆڤانەی چەوساوەکاندا.

هێرشی دەسەلاتی سەرمایەداریی لە ڕوسیا بۆ سەر یوکرانیا، وەك هێرشی دەستەڵاتەکانی نێو دامەزراوەی ناتۆ بۆ سەر جێگاکانی تر لە دونیادا، وەك هێرشی دەسەلاتی سەرمایە لە تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی کوردستان، بەرهەمی راستەوخۆی هەمان بارو و زرووفە، ئەویش بەرهەمهێنانی سەرمایە لە رێگای چەوساندنەوەی مرۆڤ و سروشتەوە.

سەرکەوتن، یاخود دۆرانی هەر باڵێك هیچ ئەنجامێکی تری نابێت بۆ چەوساوەکان جگە لە زیاتر کۆیلەکردنیان.

یەکێتی خەباتی چینایەتی چەوساوەکانی دونیا دژ بە هەموو لایەنەکانی دەوڵەت، دژ بە هەموو پارچەکانی سەرمایە تاکە رێبازە بۆ بەدیهێنانی کۆمەلگەیەکی کۆمەکیی ئازاد.

بایکۆتکردنی بەرەیەکی سەرمایە تەنها سود بە بەرەکانی تری سەرمایە دەبەخشێ و تواناو یەکیەتی چینایەتی خەباتەکان تێك دەدات.

چ وڵاتێك؟ چ نیشتمانێك؟

جیهان نۆرمان

20/04/2022

چ وڵاتێك، چ نیشتمانێك هەیە لە دونیادا کە مرۆڤ تێیدا کۆیلەی کاریکرێگرتە و سەرمایە نەبێت؟

چ ووڵاتێك، چ نیشتمانێك هەیە لە دونیادا کە دانیشتوانەکەی بە دەستی زۆرداران و سەرمایەدارانی نێو خۆی و دەرەوەی، وەك کۆیلەی کار نەچەوسێنرێنەوە؟

پایە بەرزی، سەروەت و سامان زۆری هەر ووڵاتێك، هەر نیشتمانێك لە دونیادا، گەر بەرهەمی چەوساندنەوەی مرۆڤەکان و ژینگە نەبێت؟ کەواتە بەرهەمی کێ یە، بەرهەمی چییە؟

وڵات، نیشتمان لە هەموو دونیادا، بەهەشتە بۆ دەستەڵاتداران، بۆ سەرمایەداران، بەڵام باری گرانە، زەحمەت کێشان و ژیان لە دەستدانە بۆ چەوساوەکان.

وڵاتی ئازاد، نیشتمانی ئازاد تەنها بۆ دەستەڵاتداران بوونی هەیە، هەرگیز بۆ مرۆڤی چەوساوە نەبووەو نابێت.

هەموو وڵاتێك، هەموو نیشتمانێك لە دونیادا، پارچە زەوییەکی داگیرکراوە لە لایەن دەستەیەکی سەرمایەدارەوە کە لە نێویدا ڕێگە بە«گەلێك» دراوە کە وەك ژێردەستە بە یاسای مافی کۆیلەی کار “بژی”

چەوساوەکان ژیانیان داگیر کراوە، جا لە ئەمەریکا بن، لە چین بن، لە روسیا بن، لە ئەوروپا بن، لە تورکیا بن، لە ئیسرائیل بن،..یاخود لە کوردستان.

ئیدیۆلۆژی و بزووتنەوەی رزگارکردنی ووڵات، یاخود ئازادکردنی نیشتمان، هیچ نییە جگە لە شێواندنی خەباتی چەوساوەکان بۆ زیاتر هێشتنەوەیان وەك کۆیلەی کاریکرێگرتە. چەوساوەکان تەنها یەك خەباتیان هەیە، ئەویش وە دەست خستنەوەی خودی بوونیانە، خودی ژیانیانە وەك مرۆڤی ئازاد. لەم خەباتەشدا هەموو چەوساوەکانی دونیا، بە زمان و نەتەوەی جیاوازەوە، هەر یەك ئامانج، هەر یەك بەرژەوەندییان هەیە، ئەویش لە ناوبردنی سیستەمی سەرمایەدارییە، لە ناوبردنی دەوڵەتە بە هەموو شێوازو ئاستێکیەوە.

It is now or we have to wait for a long time

By: Zaher Baher

14/04/2022

When Covid-19 came along, it was a time to organise ourselves to fight back against the state and the corporations while both sets of organisations were confused in dealing with Covid and were weak. It really did not matter whether the pandemic was “made up”, as some people believed, or was not, for a couple of reasons. Firstly, many of us agree it was not made directly but certainly it was made indirectly. Secondly whether deliberate or not, states and corporations used it very well to achieve what they could not achieve in a time without Covid. The pandemic caused the death of millions of people, frustrated oppositional movements around the world and created opportunities for the sacking of thousands and thousands of workers and later rehiring some of them with new terrible contracts. They increased the price of everything and the cost of living has gone up dramatically. As a consequence, states have re-energised themselves, justifying their existence. We have heard so many lies whilst witnessing widespread corruption and scandals.

We in Haringey Solidarity Group (HSG), based in north London, felt we needed to do something positive to stop attacks from the UK state and corporations. Some of us got together and contacted many anarchist groups, individuals and anti-authoritarian radical groups in the UK to come together to discuss the situation.  While we managed to have three meetings, unfortunately it was not very fruitful. In the meantime, hundreds of new, local mutual aid groups were established, whilst many left-wing and trade unionist tried to support workers’ health and safety concerns and other demands. Additionally, there was the massive Black Lives Matter movement.

On reflection, we could have done much more but the majority of us were just happy with what we did and listened to state misinformation and propaganda broadcast by mainstream media. We were told that to stay at home and the state will look after us. The current attacks, including the cost of living crisis, will damage us more than Covid-19 did. We are facing a terrible situation which, in some ways, have not been seen in fifty years in addition to the damage, vulnerability and injury caused by Covid.

Before Covid erupted, prices were already rising as a result of the UK leaving the EU. Similarly, imports of many products increased with further shortages likely as a result of the war in Ukraine and 500,000 job vacancies, as of August 2021, resulting from the combined impacts of Covid and Brexit  The huge labour shortages in the food industry have led to unharvested crops being left to rot in fields with food and farming businesses particularly badly hit by a lack of workers. Many overseas workers went home during the pandemic, and Brexit has limited the number of EU temporary workers who can travel to the UK on the seasonal worker visa scheme. The government kept the number of seasonal worker permits – for those who come to the UK to pick crops – at 30,000 in 2021.

The prices of fuel and energy, even before the war in Ukraine, were increased by fossil fuel companies. The price of gas has surged and, as of April 1st the household energy price cap has increased by 54%, rising from £1,277 to £1,971 per year and is predicted to soar much higher when the price cap is reset in October. While the price of everything else depends is, in part, determined by fuel and energy costs, then essentials including food, drink, clothes and rent will increase. As the war continues, with Russia and Ukraine being the main exporters of wheat, the price of bread, pastries, cereal and cooking oil will increase. Vegetable oil now costs £1.30 a litre at the supermarket, up 22%, compared to one year ago. Sunflower oil – of which Ukraine and Russia are major producers – is up sharply too, by 17p to £1.34 a litre, according to NielsenIQ Scantrack data.

The report by PricewaterhouseCoopers (PwC) published in early April, said that British households were set to be £900 worse off this year in a “historic fall” in living standards. The lowest earners face a £1,300 drop in income, which could get even worse if the Russian invasion of Ukraine drags on.

In short, life will be harder and people will struggle for very basic survival. Increased poverty, unemployment, eviction, homelessness, mental illness, suicide and crime are all inevitable outcomes.

 

So what needs to be done?

The war impacts on everybody whether they be worker, unemployed, pensioner, student, or benefit claimant; it is unavoidable. It will hit hard, without recognising borders including those of class. The worst thing is this cannot be solved this alone. It cannot be survived for any length of time with only the help of the community, relatives, other people or food banks.  Price increases are the killer; they will never come back down. We know that from the past experience. As a comrade from HSG recently said, “It is discrimination; people are discriminated against by depriving them of their basic needs”.

When Covid came along, we were restricted in acting collectively but now that restrictions have been lifted, it is easier for people to get together, to meet, protest and demonstrate. In other words, resisting collectively to reverse this situation is much easier than during Covid.

We have only one choice which is to organise ourselves in resisting the price war imposed on us by the state and corporations. This is not a revolution and does not require an uprising as it is certainly far away from that. Unfortunately, in the UK, they are not on the horizon due to the absence of a revolutionary culture which is important as important as class consciousness.

However, while we all feel the pain of the rising cost of living, we can do a lot of things.  We can start from talking to people around us, to workers, small shop owners, people in community centres, groups in local area anybody who is really concerned about the issue. We can set up workshops, call for urgent meetings to discuss the matter and make decisions collectively to run a campaign in the neighbourhood and in the community, locally.  We can contact other local groups wherever they are and make our campaign bigger and nationwide. We can win the price war. Nowadays, organising ourselves and creating campaigns are much easier than thirty years ago during the poll tax era. New technology and social media platforms have given us more opportunities to call and contact people, whilst providing more and better skills to plan and organise.

It is time now. This time we are not starting from scratch, we are starting with experience: If not now, we wait for a long time. So do not wait.

 

Zaherbaher.com  

  

 

 

 

گرفتەکان هەمووی چینایەتین بە وادەی تەمەنی مردنیشەوە

18/04/2022

ڕاپۆرتێکی نوێ کە لە ڕۆژنامەی گاردیانی ئەمڕۆدا، 18/04/22 ،  هاتووە توێژنەوەیەکی سەیری لەسەر بڕی تەمەنی ژنان لە ئینگلەندەی بریتانیادا تێدایە کە زانیارییەکی چاوەڕواننەکراو بووو کە لە پێنجەم ولاتی دەوڵەمەندی دونیادا ئەوە هەبێت .

لەم ڕاپۆرتەدا وا هاتووە کە لە هەندێك شوێنی هەژاری ئینگلەنددا بڕی تەمەنی ژیانی ژنان 78.7 ساڵە.  ڕاپۆرتەکە  دەلێت خراپترە لە بڕی تەمەنی ژنانی هەموو وڵاتانی OECD ، ئەو وڵاتانەی وەکو هۆڵەندە ، لۆکسەمبەرگ، ئیتالیا ، فەرەنسا ، نەمسا ، بەلجیکا، ئەڵمانیا ، یۆنان ، ئیرلەندە ، ئیسرائیل، سویسرا، کۆریای باشوور ، سوید، ئیستوانیا، کۆستەریکا، کەنەدا ، نیوز لەند، ئیسپانیا، پۆڵۆنیا، ئەمەریکا ، سلۆڤاکیا، لاتڤیا،  دانیمارك، تورکیا، هەنگاریا، چیك و زۆر وڵاتی دیکە جگە لە مەکسیکۆ .  واتە ژنان لە بەشە هەژارەکەی ئینگلەند تەمەنیان کورتترە لە ژنانی ئەو ولاتانەی کە لە سەرەوە ڕیزکراون.  بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە بریتانیا لە پلەبەندی 25 دایە لە سەرجەمی 38 وڵاتی OECD . 

ئەو بەشە هەژارەی ئینگلەند لە سەدا 10 ئینگلەند دەگرێتەوە کە بڕی تەمەنی ژیانیان 78.7 ساڵە، کە لە کاتێکدا لە کۆڵۆمبیا 79.8 ساڵە ، لە هەنگاریا 79.6 ساڵە.

توێژینەوەکە هۆی سەرەکی ئەمە دەگەڕێیێتەوە بۆ نایەکسانی لە باری تەندروستی کە بە ڕای من هەژاریی ڕۆڵی سەرەکی بینیوە لە خراپی تەندروستیدا بە هۆی خواردنی خراپ ، نەبوونی کار و پارە، نەکردنی ڕاهێنان، نەبوونی خزمەتگوزاریی تەواو لەو ناوچانەدا وەکو دکتۆر و خەستەخانە ، ئەمە لە کاتێکدا لە شوێنەکانی دیکەی بریتانیا کە ژیان باشترە بڕی تەمەنی ژیان 83.1 ، لە شوێنی دیکەی ئینگلەند 83.2 بە بەراوەرد بە 83.4 لە وڵاتانی OECD.

جیاوازی ماوەی ژیانکردن لەم دوو شوێنەدا،  واتە شوێنە هەژارەکان  شوێنەکانی دیکە 7.7 ساڵ جیاوازییان هەیە ، بە مانایەکی تر 7.7 ساڵ ژنان لەو بەشەی کە ژیان باشترە، زیاتر تەمەن دەکەن.

ئەگەر تۆ نەیکەیت ئەی کێ؟ ئەگەر ئێستا نەبێت ئەی کەی؟

17/04/2022

ئەمە دروشمی دوێنێی هەینی ، 16/04 یەكێك لە چالاکوانەکان بە ناوی Etienne Stott   براوەی خەڵاتی ئالتونیی ئۆلۆمپیە کە یەکێکە لەسەر تەنکەرەکەو دروشمەکەی بەدەستەوەیە.  ئەم کابرایە یەکێك بوو لە  بزوتنەوەی یاخیبوون لە لەناوچون.

 بزوتنەوەکە دوێنێ  پێی نایە ڕۆژی حەوتەمی .  لەم ڕۆژەدا لە چەند لایەکەوە شاڵاویان هێنا بو سەر شەقامەکانی سێنتەری لەندەن تاکو هەدەفەکانیان بپێکن بۆ فشار خستنە سەر حکومەت لە بە جێگەیاندنی داخوازییەکانیان کە سەبارەت بە ژینگەیە .

 یەکێك لەو چالاکیانە هاتنیان بوو بۆ  شەقامی ‘ بەیزوەتەر’ کە شوێنێکی قەرەباڵغە لە گەشتکەران و کاسبکاران، زۆربە ئەوانەی کە دەیان بینیت لەوێ عەرەب و فارس و کوردن.  هەندێك لە چالاکوانان لەوێ دایان بەسەر تەنکەرێکی نەوتدا وەکو لە وێنەکەدا دەیبینیت. 

Etienne Stott   لە دواییدا لە لایەن پۆلیسەوە لەگەڵ 5 کەسی دیکەدا، دەسبەسەر کرا ،  یەکێکی دیکە لە گیراوەکان بە ناوی  Laura Baldwin ئەویش براوەی خەڵاتی ئاڵتونی سەوڵ لێدانی ئۆڵۆمپییە .  دروشمەکەیان ” کۆتایی بە پیسیی Fossil     بهێنە “.

لە لایەکی دیکەوە لە سەر سێ شەقامی سەرەکی ناوجەرگەی لەندەندا خۆپیشاندان کرا، کە خەڵکێکی زۆر بەشداری کرد .  پۆلیس هەر دوێنی لەو چالاکییانەدا 40 کەسی گرت .

قسەکەری بزوتنەوەکە وتی ” ئەوانەی ئەمڕۆ گیراون ئەوان هەستیادەکرد کردنی زەروورییە بە ڕووبەڕوو بوونەوەی سووتەمەنی فۆسیل کە ژینگە بەرە و کارەسات دەبات. ئەوانە بەشێکن لە چرکە بەهێزەکانی کاتێك کە زۆرێك لە خەڵك زیاتر لە ڕابوردوو بەشداری لە بەرگریی مەدەنیانەدا دەکەن و دەڵێن چی تر بێ چالاکیی  لە بەرانبەر درۆی حکومەتدا نامێنینەوە کە ئەسبەقییەت بە بەرژەوەندی کۆمپانیا زەبەلاحەکان دەدات زیاتر لە بەرژەوەندەی خەڵکیی لەوەی کە لە هەنووکەدا هەر ئێستا ڕوودەدات .  بزوتنەوەی یاخیبوون لە لەناوچوون بانگەشەی خەڵکانی خاوەنبڕیاری ئاشیتیخواز و بە سۆز دەکات کە هەنگاو بەرەو یاخیبوون و بەرگریی بنێن ، هەر ئێستا”

بزوتنەوەی ‘ یاخییبوون لە لەناوچوون ‘ سێنتەری لەندەنی لە جوڵە خست

16/04/2022

دوێنێ ڕۆژی هەینی، 15/04/220 ، بزوتنەوەی یاخییبوون لە لەناوچوون چەند جسرێكییان لە سێنتەری لەندەندا دەستبەسەردا گرت و داخست ، لەوانە جسری Waterloo, Blackfriars  و  Westminster کە لەندەن دەبەستێتەوە بە  یەکدییەو .  هاوکاتیش کۆمەڵێکی دیکەش هەر لە بزوتنتەوەکە لە سێ لای دیکەوە خۆپیشاندانی گەورەیان کرد و لەو شەقامانەشدا بۆ ماوەیەکی زۆر جوڵەیان لە هاتوووچۆی سەیارە بڕی . 

لە لایەکی دیکەوە  گروپی Just stop Oil  ئەوانیش هەر ڕۆژی 5 شەمە شەوەکەی درەنگانێك دایان بەسەر  3 تەرمیناڵی گەوەرەی دابەشکردنی بەنزیندا و داگیرکردو ڕێگایان بە تەنکەرەکانی  گواستنەوەی بەنزین گرت.

لە ڕاگەیاندنێکدا بزوتنەوەکە دەڵێن ” ئێمە داوای دەستبەجێ کۆتاییهێنانی سەرمایەگوزاریی نوێ لە وزەی fossil دەکەین ..”

بە هۆی ئەو مەترسییەی کە لەسەر کۆمپانیاکانی نەوت و بەنزین دروستیان کردووە ، هەندێك لەم کۆمپانیانە فرمانی دادگایان مسۆگەر کردووە تاکو  خۆپیشاندەران نەتوانن نزیك ببنەوە لە تێرمیناڵ و شوێن و ئۆفیسە سەرەکییەکانی نەوت و بەنزین کۆمپانیاکانیان ، وەزیری بزنس و  وزەش  پشتگیریی لێکردن.

ئێما سمارت کە یەکێكە  لە زاناکانی بواری بایۆلۆجی دەرریایی، تەمەنی 44 ساڵە و لە ڕۆژی 4شەمەوە لای پۆلیس دەستەبەسەرە و گیراوە. لە ڕۆژی 5شەمەوە لە مانگرتنی خواردندایە بە هۆی ئەوەی کە لە ژورێكدا پۆلیس بەندی کردووە کە نە پەنجەرەی تێدایەو نە شوێنی خەو و هاوکاتیش 24 سەعات گڵۆپ لە ژووردەکەدا دەگڕێ.  ئێما یەکێك بوو لە  زانا ناڕەزاییکەرانی ڕۆژی 4 شەمە کە لە تەک 9 کەسی تردا هەر ئەو ڕۆژە گیران ، ئەوان بەکەفالەت بەربوون و ئەمیان هێشتا هەر گرتووە.  یەكێك لەو زانایانە کە پڕۆفیسۆرێکە بە تەنها لە دەرەوەی مەرکەزی پۆلیس دا کە ئێمای تێدا گیراوە بە دروشمێکەوە کە لەسەر نوسراوە ” زانست دەلێت نەوت و گازی دیکە و نوێ یەکسانە بە مردن ”  پرۆتێست دەکات.

ڕێکخەرانی گروپ و بزوتنەوەکە دەلێن دانیشتن و چوونە ماڵەوە نییە هەت داخوازییەکانمان جێ بە جێدەکرێن،بۆیە پرۆتێست  وخۆپیشاندانەکان بەردەوام دەبن.   

هەڵوێستی حکومەتەکەی ئەردۆگان بەرانبەر گروپی مافی ژنان

14/04/2022

دادوەری گشتی تورکیا داوای هەڵوەشاندنەوەی گروپی مافی ژنان دەکات بە بیانوی ” دژ بە مۆراڵن”  و لە ئێستادا ڕێکەخەرانی ئەو گروپە کە 750 چالاکوانی زۆر ئەکتیڤیان هەیە ڕوبەرووی دادگە دەبنەوە تاکو بە بە کراوەیی گروپەکەیان بمێنێتەوە .  پاساوی دادوەری گشتی ئەوەیە کە گرپەکە سەبارەت بە مۆراڵ  یاسایان شکانەووە گوایە ” هەیکەلی خێزان هەڵدەوەشێننەوە بە هۆی تەجاهولکردنی چەمکی خێزانەوە لەژێر ناوی بەرگریی لە مافەکانی ژنان” 

بێ گومان ئەم بڕیار و داخوازییەی دەوڵەتی تورکیا هەر دژ بەو گروپە نییە بەڵکو دژ بە سەراپای بزوتنەوەی ژنانی تورکیایە.  حکومەت پێشتر کار ئاسایی بۆ ئەمە کردووە ئەویش ساڵی پار بە بڕیارێكی ئەردۆگان تورکیا لە لە پەیمانی ئەستەنبوڵ،  دژ بە تووندوو تیژی دژ بە ژنان کشایەوە.

ژنە فێمەنیستەکان تەحەدای بڕیارەکەی دادەوەری گشتی دەکەن و دەڵێن ئەم بڕیارە تەنها بە خاتری دین و  ژنانی کۆنسێرڤەتیفە کە دەیانەوێت لە کۆمەڵدا ژنان بکەنە دووبەشەوە و بیانکەن بە گژ یەکدیدا.

لە ساڵی 2021 دا 416 ژن لە تورکیا کوژراوە واتە هەر هەفتەی 8 ژن کوژراوە لە مانگی جێنیوەری ئەمساڵیشەوە تاکو مانگی ئازار 72 ژنی تر کوژراون .

وێنەکە خۆپیشاندانی ڕۆژی جیهانی ژنانە لە 8ی ئازاری ئەمساڵدا.

ڕۆژی پێنجەمی چالاکیی بزوتنەوەی “یاخییبوون لە لەناوچوون”

14/04/2022

دوێنێ ڕۆژی 4شەمە، 13/04 ،  25 زانای ژینگەدۆست  پاڵپشتی بزوتنەوەی  ‘یاخییبوون لە لەناوچوونیان’ کرد بە دانی نامەیەك بە برپرسانی بەشی بزنس لە لەندەن دوای ئەوەش خۆیان بە پەنجەرە و شوشەی ئۆفیسەکەوە بە ” گلوو” سرێش، هێڵم، بەستەوە،  وەکو لە وێنەکەدا دەبینرێن داوا لە حکومەت دەکەن کە دەبێت بایاخ بە ژینگە بدات.

ئەوان بێزارن لە هەڵوێستی حکومەت بەوەی کە حکومەت لە بەلێنەکانی کە پار داوێتی پەشیمان بووەتەوە لەوانە:  زیادکردنی نەوت و وزە لە دەریای باکوور،  پارە تەرخان نەکردن لە بەکارهێنانی پانکەی هەوایی بۆ بەرهەمهێنانی وزە و ڕۆڵی گەوەرە بۆ هێزی نوەوی دادەنێت بە  کردنی بە سێنتەرێك بۆ دانی وزە . 

ئەوان دەڵێن ئێمە ئامۆژگاری و ڕێنمامیی خۆمانمان بە دەوڵەت داوە سەبارەت بە تێکچوونی ژینگە و چارەسەری بەڵام ئەوان فەرامۆشیان کردووە .  دەڵێن چونکە ئەوە لە قازانجی دەستڕۆیشتوان و کۆمپانیاکانی نەوت و وزە نییە لە پیسکردنی ژنگەدا و ئەوان بە تەنگ کەمایەتییەکی زۆر کەمەوە دێن .  لە سەر ئاستی وڵات و دونیا کەسانێك هەن کە نایانەوێت کە کۆمەڵەکەمان لە کاربۆن پاکبکرێتەوە.  ئێمە وەکو زانا کە لەو بوارەدا کاردەکەین دەزانین کە تێکچونی ژینگە و وێرانبوونی بەڕێوەیە و چی تر ناتوانیین چاوەڕوانی نەبوونی چارەسەر بکەین .لە لایەکی دیکەشەوە 100 چالاکوانی بزوتنەوەکە دەورەی ئۆفیسی سەرەکی شێڵیان داو چەند کەسێکیان توانییان بچنە ناوەوە لە ڕسێپشنەکە ڕاگەیاندنەکانیان بڵاوبکەنەوە و  چەند وێنەیەکی ناوەوەی ئۆفیسەکە بگرن.