ئەرشیفەکانى هاوپۆل: گشتی

چه‌پ و کۆمۆنیست ئه‌وه‌نده‌ی ڕاستڕه‌وکان زیانیان به‌ بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی گه‌یاندووه‌

چه‌پ و کۆمۆنیست ئه‌وه‌نده‌ی ڕاستڕه‌وکان زیانیان به‌ بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی گه‌یاندووه‌

زاهیر باهیر – له‌نده‌ن

        Sep 2016

به‌شی یه‌که‌م:

چه‌رخی ڕابوردوو دوو کاره‌ساتی  گه‌وره‌ی مێژویی  به‌ خۆوه‌ دیت که‌ تا ئێستاش لانی که‌م  به‌شێکی زۆری جیهان به‌ ده‌ست یه‌کێکیانه‌وه‌ هه‌ر ده‌ناڵێنێت.  ئه‌و دوو کاره‌ساته‌ مێژوییه‌ش یه‌که‌میان “شۆڕشی به‌لشه‌فی”  و به‌ڵشه‌فیزم بوو ئه‌وی دیکه‌شیان “شۆڕشی ئێران” بوو ، که‌ له‌ ڕاستیدا هیچیان شۆڕش نه‌بوون، بگره‌ دژ به‌ شؤڕشه‌که‌ بوون.

کاره‌ساتی یه‌که‌م گه‌ر  ته‌واوی دونیای به‌ خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵنه‌کردبێت ئه‌وه‌ به‌شێكی زۆری له‌ جیهان گرته‌وه‌ و نزیکه‌ی 80 ساڵی خایاند، گه‌رچی هێشتا سێبه‌ره‌که‌ی هه‌ر به‌سه‌رمانه‌وه‌یه‌.  کاره‌‌ساتی دووهه‌میشیان که‌ له‌ ئێستادا له‌ جه‌نگی مه‌زهه‌بی نێوانی شیعه‌ و سونه‌ و سونه‌ و  سونه‌ و ” کافراندا”  درێژکراوه‌ته‌وه‌ تا ئێستا کۆتایی ئه‌م شه‌وه‌زه‌نگه‌ ، ئه‌م  سه‌رده‌مه‌ ڕه‌شه‌، له‌ هیچ شوێنێکه‌وه‌ دیار نییه‌ .‌  ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ئێراندا ڕوویدا که‌ ناوی به‌ شؤڕش ده‌رکردووه‌ به‌ردی بناخه‌ی جه‌نگی عێراق و ئێران، ڕؤڵ و کارایی له‌سه‌ر ناوجه‌که‌ به‌ دروستکردنی حیزبی سیاسی و میلیشیاکانیانه‌وه‌ ، دروستکردنی دوو سێنته‌ری سه‌ره‌کی له‌گه‌ڵ سعودییه‌دا له‌ ناوچه‌که‌دا و پێشبڕکێی نێوانیان له‌ نانه‌وه‌ی جه‌نگی وێرانکاریدا و له‌ دایکبوونی تالیبان و قاعیده‌ و ئێستاش داعش ، دانا.

ئه‌گه‌ر چی هه‌ر یه‌ك له‌م دووکاره‌ساته‌ له‌لای زۆرینه‌ی خه‌ڵکی به‌ خودی چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کانیشه‌وه‌ به‌ دوو دیاره‌ده‌ی جیا، پێناسه‌ کراوه‌ و ناوهێنراوه‌ ، یه‌که‌میان به‌ چه‌پ و دووهه‌میان به‌ ڕاست ، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا هه‌ردو‌کیان دووژمنی سه‌ره‌کی بیرۆکه‌ی سۆشیالیزم/ ئه‌نارکیزم بوون  و ڕێگر و دژ به‌ دروستکردنی ئه‌و‌ کۆ‌مه‌ڵه‌ بوون ، به‌ڵام هه‌ر یه‌ك له‌ پێگه‌ و دیدی خۆیه‌وه‌ دووژمنایه‌تی کردوه‌. کاتێكیش که‌ ئه‌م دوو بزووتنه‌وه‌یه‌ هه‌ردوکیان که‌م تا زۆر وه‌ك یه‌ك له‌ داهاتوی سۆشیالیزم کاریان کردبێت ، ئیدی ناوز‌ده‌کردنیان به‌ چه‌پ و ڕاست ، مانایه‌کی نامێنێت!!  ئه‌مه‌ له‌ کاتێكیشدا که  ‌هێڵی ناوکۆیی ئه‌م دوو بزوتنه‌وه‌یه و  بزوێنه‌ری سه‌ره‌کییان  ” ئایدۆلۆژیا” بووه‌ .

له‌م وتاره‌مدا، من ته‌نها زیاتر پێداگریی له‌سه‌ر  کومۆنیسته‌کان و ئایدۆلۆژییه‌که‌یان که‌ بنه‌ماکه‌ی مارکیزمه، ده‌که‌م .  ده‌مه‌وێت گه‌ر به‌ کورتیش بێت ئه‌و بنه‌مایانه‌ بۆ خوێنه‌ر بخه‌مه‌ڕوو‌ تاکو ئه‌وه‌ ڕونبکه‌مه‌وه‌  که‌ چۆن  چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان به‌کرده‌وه‌ دووژمنی سه‌رسه‌ختی سۆشیالیزم بوون و سه‌رچاوه‌ی ئه‌و دووژمنکارییه‌ له‌ کوێوه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ و ئه‌و‌ بوارانه‌شی که‌ گرتونیه‌ته‌وه‌ ‌.

  • چه‌په‌کان له‌ ڕابووردو و له‌ ئێستادا:

چه‌پ به‌ هه‌موو لقه‌کانیه‌وه‌ هه‌ر له‌ سۆشیالدیمۆکرات و حیزبه‌ سۆشیالیسته‌کان  و ژینگه‌ و سه‌وز و حیزبه‌ کرێکارییه‌کانه‌وه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا ، نه‌یانتوانیوه‌ ببنه‌ هیزێکی شۆڕشگێڕ و کۆمه‌ڵ به‌ره‌و گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تی ببه‌ن. ئه‌و دروشمانه‌ی که‌ هه‌ڵیانگرتبوو وه‌کو ئازادی و یه‌کسانی و دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ گه‌یشتنه‌ ده‌سه‌ڵاتیان ، کاڵبوونه‌ته‌وه‌.  چه‌قی تێکۆشانی ئه‌مان له‌ وڵاتانی دواکه‌وتووی پیشه‌سازیدا‌ جه‌نگی لادێ/ گه‌ریله‌ بووه‌ و له‌ وڵاتانی دیکه‌ی  پێشکه‌وتوی  پیشه‌سازیشدا ، هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی بووه‌.

ئه‌وانه‌ی له‌ ڕێگای جه‌نگی گه‌ریلاییه‌وه‌ تێکۆشاون، نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ هیچ شوێنێك، یا گه‌ر گه‌یشتبێتیشن فرمانڕه‌واییه‌کی باشتریان له‌وانه‌ی پێش خۆیان دروستنه‌کردووه‌.  ئه‌وانه‌شیان که‌له‌ ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ” دیمۆکراسیانه‌وه‌” ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته‌ده‌ست، نه‌یانتوانیوه‌ دروشمه‌کانیان و ته‌واوی داخوازییه‌کانی  ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌نگ و متمانه‌یان پێداون ، به‌جێبگه‌یه‌نن.  گومانیشی تیانییه‌ که‌ ڕه‌نگه‌ نێتی گه‌لێکی ناو ئه‌م پارتانه‌ پاكبووبێت و به‌ڕاستیش  بۆ ئه‌و ‌مه‌به‌سته‌ له‌ سیاسه‌ت و پارتایه‌تییه‌وه‌ ئاڵابن، به‌ تایبه‌ت که‌ گه‌لێك له‌ پارته‌ سۆشیالدیمۆکرات و کرێکارییه‌کان، ‌ که‌سانی مارکسی و لینینی دڵسۆزی  تیادا بووه‌ ، که‌ زۆربه‌ی کات به‌رنامه‌ی ڕادیکالتریان له‌ مانیفێستی حیزبه‌که‌یان پێبووه‌ .

ئه‌زموونه‌ یه‌کبه‌دوایه‌که‌کانی فرمانڕه‌واییان له‌ شوێنه‌ جیاجیاکانی ئه‌م دونیایه‌دا، که‌ تازه‌ترینیان یۆنانه‌، سه‌لماندیان  که‌ ئه‌مان  نه‌ك هه‌ر له‌ گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی به‌ڵکو له‌ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌شی ‌ که‌ که‌مپه‌ینیان بۆ ده‌کرد، ده‌سته‌پاچه‌ بوون .   ئه‌مان له‌بری ئه‌وه‌ی که‌ ببنه‌ خزمه‌‌تکار و پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌ی که‌ هه‌ڵیانبژاردوون بۆ ئه‌و شوێنه، که‌چی پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌وانه‌ن که‌ هه‌موو شتێکیان له‌وانه‌ی که‌ ده‌نگیان پێداون ، زه‌وتکردوه‌ .  به‌واتایه‌کی دیکه‌ ئه‌مان ته‌نها فرمانبه‌رێكن داکۆکی له‌ یاسا و  به‌رژه‌وه‌ندی بانقه‌کان و کۆمپانیا گه‌وه‌ره‌کان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و خاوه‌نزه‌وی و موڵکه‌ گه‌وره‌کان  و کۆمه‌ڵی ده‌سته‌بژێر ده‌که‌ن.  ئه‌مان ته‌نها بورغویه‌کی بچوکن له‌ ماشێنه‌ گه‌وره‌که‌ی سیسته‌مه‌که‌دا ، گه‌ر له‌ کاریش بکه‌ون ، ماشێنه‌که‌ کاری خۆی ده‌کات و ڕاناوه‌ستێ.  ئه‌وه‌ی که‌ فرمانڕه‌وایی ده‌کات  ئه‌وانه‌ن که‌ ناوزه‌ده‌م کردن به‌ یارمه‌تی یاسا و پۆلیس و سوپا و دادگا و ده‌زگه‌ سیخوڕییه‌کانیان تاکو  یاساکانیان بۆ بخه‌نه‌ کار.

له‌ هه‌موو حاڵه‌تێکدا ‌ ئه‌مان له‌ فرمانڕه‌واییاندا ته‌نها ده‌توانن جه‌ند ڕیفۆرمـێکی بچوك بکه‌ن و چه‌ند کێشه‌یه‌کی بچوك لابه‌لابکه‌نه‌وه‌ و به‌ ئاسته‌م ژیانی زۆرینه‌که‌ی له‌ چاو حوکمی حیزبه‌ ڕاستڕه‌وه‌ ‌کاندا ، ببه‌نه‌ پێشه‌وه‌.  سه‌ره‌نجامیش وه‌همدانێکی گه‌وره‌یه‌ به‌  خه‌ڵكی به‌وه‌ی که‌ ‌ به‌ڵێنێکی گه‌وه‌ره‌یان پێده‌ده‌ن و ‌ ناتوانن بیبه‌نه‌سه‌ر و له‌و باره‌شدا بێ ئومێدیان ده‌که‌ن.

به‌م کردارانه‌یان، گومانی تیادانییه‌ ئه‌مان باشترین خزمه‌تی سیسته‌مه‌که‌ ده‌که‌ن به‌ درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵکی و باوه‌ڕهێنانیان به‌ هه‌ره‌ درۆ گه‌وره‌که‌ی مێژوو که‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه،‌ چونکه‌ ئه‌مان له‌ حیزبگه‌لێکی ئاوادا کارده‌که‌ن که‌ په‌یامیان بۆ ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ تاکه‌ ڕێگایه‌ك که‌ له‌ پێشمانه‌ گرتنه‌به‌ری ڕێگای رێفۆرم و چاککردنی هێدی هێدی  بارودۆخه‌که‌یه، نه‌ ڕێگایه‌کی دیکه‌، ڕێگای سێهه‌م.

به‌بۆچونی من ئه‌م  که‌سه‌ سۆشیالیست و مارکسییانه‌ که‌ له‌ ناو ئه‌م حیزبه‌ کرێکاری و چه‌پانه‌دا لێبڕوانه و دڵسۆزانه‌ ‌ کارده‌که‌ن ، باشترین خزمه‌ت و کار له‌ سه‌ر درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م سیسته‌مه‌ ده‌که‌ن ، زیاتر له‌ هاوه‌ڵه‌ که‌متر ڕادیکاله‌کانیان ، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و پێگه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی که‌ هه‌یانه و هه‌بوونی متمامانه‌ی زۆر  له‌ لایه‌ن خه‌ڵکه‌ ئاساییه‌که‌وه‌.

ئاماره‌کان و واقیعیش ئه‌وه‌یان پێکاوه‌  که‌ ئه‌مان کاتێك له‌ حوکمدان  نه‌ك هه‌ر گیانی شؤڕشگێڕییان له‌ ناو خه‌ڵکدا مراندووه‌ به‌ڵکو گیانی به‌رهه‌ڵستاکاریی ئاسایشیان ، مراندووه‌ .  له‌ شوێنێکی وه‌کو ئه‌وروپا به‌ تایبه‌ت  بریتانیادا سه‌رده‌مانێك که‌ حیزبی کرێکاران له‌سه‌ر حوکمن ، ژماره‌ی ناڕه‌زاییه‌کان و مانگرتنه‌کانی کرێکاران که‌مترن له‌ سه‌رده‌مانی حوکمڕانی حیزبی تۆری ( موحافیزین) ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ مانگرتن و ناڕه‌زاییه‌کان له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵه‌کانی حه‌فتاوه‌ له‌ که‌مبوونه‌وه‌ و نوشوستیدان  ( ته‌نها ساڵێك که‌ تۆزێك له‌وان نه‌چێت ساڵی 2011 بوو) .

ڕیکۆردی فه‌رمی مانگرتنه‌کان له‌ بریتانیادا له‌ ساڵی 1890 وه‌ هه‌یه‌ ، ‌ئه‌وه‌ ده‌رده‌‌‌خات‌ که‌ مانگرتنه‌کان‌ له‌ ساڵانی حه‌فتاکانه‌وه‌  به‌ره‌و که‌مبوونه‌وه‌و بێ کارایی ڕۆیشتون جگه‌ له‌ هه‌ندێك کات نه‌بێت .  به‌ڵام له‌ ساڵی 1990 وه‌ ژماره‌و کارایی مانگرتنه‌کان له‌ ساڵانی پێشخۆی که‌متر بووه‌ .  ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ زانیارییه‌کی زۆری تیادایه‌ له‌سه‌ر ئه‌و کێشه‌یه‌ و هۆکاره‌کانیشی رونده‌کاته‌وه‌ گه‌رچی من ئه‌و‌ هۆکارانه‌ به‌ فاکته‌ری سه‌ره‌کی له‌م گرفته‌دا، نازانم.

http://isj.org.uk/why-are-there-so-few-strikes/

‌درێژه‌ی هه‌یه‌

 

ئەكتەر پێویستی بەناسین و شارەزایی لە تیۆرەكانی كەسێتی هەیە ؟ لەكاتی نواندندا !!

ئەكتەر پێویستی بەناسین و شارەزایی  لە تیۆرەكانی كەسێتی  هەیە ؟ لەكاتی نواندندا !!

خوێندنەوەی / ڕێباز محەمەد جەزا

لەسەرەتادا بەنیاز نەبووم لە م بارەیەوە هیچ بڵێم ، بەڵام هیچ لەوە ناخۆشترنیە كاتێك دەبینیت هەمووان حوكم و بریار لە سەرباشی و خراپی ئەكتەر دەدەن لەكاتێكدا چەندین تیۆر هەیە بۆناسینی كەسێتی  كە پێویستن  و ناكرێت بەباش و خرا پ و گۆترەكاری ماندوو بونیان رەتبكرێتەوە یان پەسەند بكرێت  . ئەمەش  بۆ وەرگرو ئەكتەرو دەرهێنە ریش  گرنگە لەڕووی تیۆریەوە و پێویستە  هەمووان  بزانن چۆن مامەڵەدەكەن و لە كوێدا دەتوانن سوود لە تیۆرێكی دیاریكراو وەربگرن لەبەرهەمێكی شانۆییدا  یان یپَویستە كێ‌ قسەیان لەسەر بكات و كاریان لەگەڵدا بكات  ، بۆئەم مەبەستە خوێندنەوەیكی خێرا دەكەم بۆ كتێبی ( نڤریات الشخصیە ) ی نووسەر “سیمۆن كلاپیە ڤالادۆن ” كە  ” علی المصری ” وەری گیڕاوەو بەرهەمی ” المۆسسە الجامعیە للدراسات و النشر والتوزیع ” و چاپی دووەمی ساڵی 1993ز

بەشی یەكەم:

وەكو لە پێشەكیەكەی ئەم كتێبەدا هاتووە وشەی كەسێتی “الشخصیە- personalite ” چەمكێكی پەیوەستە بەدەروونناسیەوەو زمانێكی مەحەكییە ودواتر ئەم زاراوەیە وەرگیراوە لە بواری قەزاو ئەدەب  و هونەر و لاهووت و هەروەها لەفەلسەفەشدا . بەڵام ئێستا ئەم چەمكە بووەتە هەستێكی هاوبەش لەنێوان زۆرێك لە زانستەكاندا و لە بیركردنەوەی فەلسەفیدا هەرچەندە مێژوو دەوڵەمەندە بەوەی كە بەخێرایی گۆرانكاری گەورە ڕوودەدات لەڕووی واتاوە  بەڵام وشەی “PERSONALITE” ی ” فەرەنسی” ش ، لەوشەی “PERSONA” لاتینی وە رگیراوە بەواتای “دەمامك –قناع – روپۆش  ” و لەسەر تەختەی شانۆ بەكارهێندراوە و واتاكانیشی جۆراو جۆر بوون لەوانە : ”  داماڵینی سیفاتە بەشەریەكان  لە خودا و نزیكبوونەوە لە بەرجەستەكردن” . وەكو دەرونناسەكانیش جەختی لێدەكەنەوە بەكارهێنانی ئەم زاراوەیە كورت ناكرێتەوە بۆ پێناسەیەكی دیاریكراو بەڵام بەمەبەستی ئاشنابوون بە تێگەیشتنە جیاوازەكان نووسەری ئەم كتێبە چەند پێناسەیەكی هەڵبژاردووە لەوانە :  “أ. ڤێكسلیارد ”  دەڵێت : ” كەسێتی بونیادێكی یەكگرتووی تەواوە و ڕێژەییە و پەیوەستە بەزمانەوە  بۆ بیركردنەوە ،  كەوا دادەنرێت  ئەوە تایبەتمەندی هەرتاكێكە  و ڕێگەیەكە لەشعورو بیركردنەوەوكردارو  پەرچەكرداردا هەیە لە پەیوەست بە هەستەوەرەكانەوە ” و ئەو هەوڵە یەكگرتوانەش زۆرن و ئەوەی دەمێنێتەوە مێژوویەكی شایستەیە لە تیۆرەكان و قوتابخانەكان كە هەریەكەیان تێگەیشتن و تێروانێنێكیان هەیە بۆ كەسێتی تابە جۆرێكی تایبەت                                                                             و   شێوەیەكی  كامڵ و هاوسەنگ  ئەدا بكرێن  و بەجۆرێك گشتاندنی بۆبكەن بۆئەوەی ببێتە چەمكێكی مەركەزی و پێشكە توو لە شیكردنەوەو درككردنیدا . ئەگەر هەرتیۆرەیەك   بەبەردەوامی چێوەی تیۆری و مەعقول بێت دەستنیشانكردنی دەیگەنێتە ئەوەی پێداویستیەكانی ئیدراك و تێگەیشتنی  دەگاتە چارەسەری پزیشكی . ئەمەجگەلە رۆڵی دوانەییی  تیۆرو  ئەزموون ئەمەش هێندەی دروستە كە فێرمان بكات دۆزە مرۆییەكان پێویستیان بە  تێبینی و گەڕانەوە هەیە بۆی ئەوەندە شتێكی تر نییە . كە ئەم كتێبە گەشتێكی لەسە رخۆو پانۆرامییە لەم بارەیەوە .

تیۆرە دەرونناسیەكان دەربارەی كەس پێمل نەبوون  بە وێناكردنی كۆمەڵایەتیانە بەڵكو توێژینەوەو تیۆرەكانی كەس  لەگەڵ مێژووی  بیری فەلسەفیدا یەكانگیرە و “IGNAG MERSON” هات بەشێوەیەكی تازە چۆنیەتی  وەرگرتنی ڕۆشنبیری و  گەشەسەندنە فراوانەكانی  ئەدای بیناكردنی  چەمكی كەسی كرد بەپێی پەیوەندی مرۆڤ و جۆرەكانی  ئەو وێنایەی  كە هەرچاخێك  و كۆمەڵگەیەك  دەربارەی ” كەس ” دەمانداتێ‌  كەیەكێكە لە  توخمە پێكهێنەرەكانی كەسێتی ، ئەوەش ڕێسای بیناو تایپە وەكو “J.stoetzel” نووسی  “فرەییە لە تێگەیشتن و كارەكانی كەس ، كاریگەری دەبێت لەسەر چاودێری هاوچەرخ . لە كاتێكدا  لە ڕوانگەی سێینەی شێوەو بوون و تێگەیشتنی كەس  لە چێوەی ئەزموونی ڕیشەیدایە “. هەموو زانستی دەرونناسی دەربارەی كەسێتی داوای ئەوەمان لێدەكات تێبگەین لەمرۆڤ و فەلسەفە دەربارەی كەس و ئەویش   هەنگاوەكانی  یەكسان دەبێت بە  توێژینەوەی فەلسەفی دەربارەی كەس كە بە درێژایی چاخەكان لێی قوڵبووتەوە ولەم ڕووەوە نمونەیەكی دەرخستنەكانی “مۆنتانی ” بۆ “كیرگارد” دێنێتەوە كە خودی نە بوون و پەیوەست بوون بە مەعریفەو تیۆرەكانی دەرووناسی و فەلسەفە وە ئەی چۆن دەكرێت شانۆ لەمە داببڕین و جیای بكەینەوە لەو میراتە لەكاتێكدا هەموو هەولًَیكی مرۆڤ بۆناسینی مرۆڤ و پێشخستنی ژیان و ئەو جیهانەیە كەتیای دەژی؟! گونجاوە دەست بەرداری ژیان بین بۆ ئەو دۆخە ناهەموارەی كە مرۆڤی ئەم سەردەمە تیای دەژی؟!

بەكورتی چەمكی كەسێتی لەدەرونناسیدا بیناكردنی زانستیانەو پسپۆڕیانەی خستنەڕووی ڕوونكردنەوەی حەقیقەتی  دەرونی تاكە ئامانجی تیۆرە تازەكانە كە لەم كتێًبەدا توێژینەوە لەبارەی زۆربەیانەوە كراوە  بۆ شیكردنەوەی ئەو چەمكە  و سنورداركراوە بەهەڵوەشاندنەوەی سەرەتاو توخمەكان و پێكهاتەكانی ، بەڵام ئەوچەمكە فرە واتایەو پەیوەندی سەرسەختی هەیە بە قوتابخانەو هەڵوێستی نووسەرەكانەوە لەبەرئەوەی  داڕشتنەوەو میتۆدەكانی  توێژینەوە  جیاوازو فرە شێوەن و جیاوازن لە حەقیقەتی تاكدا بەڵام ناكرێت لە چێوەی ئەم كتێبە پچوكەدا  بە فراوانی تەواوی میتۆدەكان شیبكرێنەوە بەڵكو توێژەری ئەم كتێبە بەسادەیی سەرنج دەبات  بۆ لای پەیوەندیە هۆكاری و پاشكۆییەكان و ئامادەكاریان بۆدەكرێت لەلایەكی ترەوە .  منیش باوەڕم وایە كە شانۆكار بەگشتی و ئەكتەر بەتایبەتی  ناكرێت بۆهەموو بەرهەمێك و بۆهەموو كارەكتەرێك یەك جۆر تێگەیشتن و یەك جۆر لێكۆڵینەوەو تێگەیشتنی هەبێت و دەكرێت بەتوێژینەوە لەكەسێتی بگاتە ئەو كارەكتەرەی كە پێویستە لەسەر تەختەی شانۆ بەرجەستە بكرێت . لەبەرەئەوەی خودو ناوەوە لەدەرونناسیدا هاوشێوەی  ئەو ئە زموونەیە كە ئامانجی  جەنگینە لەگەڵ نەكیرەكاندا كە بەبەهانەی  ئەوەی زانستی دەروونیەو پەیوەستە بە هوشیاریەوە كەئەمەش گەواهی دانە بەزاراوەیەكی نوێ‌  وەكو ” شعوری من ” یان ” هوشیاری خود”  و …. هتد وە لەو ئەژمارو ئامانجەدا  هێڵ و وێنەی چاوەڕوانكراو دەستدەكەوێت بە تایبەتی لە پشكنینی كەسێتیدا و لەو وێنانەدا دەرونناسی ئەكادیمی نەهی لەوەدەكات كەناودەبرێت بە كیبیك و ئەزموونگەری و ئەو تێبینە دروستدەكات كەدەتوانین گۆرانكاری بكەین بەمیتۆدێكی وەرگیراوو بەرهەمهێن .

لەسەرەتای سەدەی بیستەمدا  زانین دەربارەی   ناسینی كەسێتی  گەشەسەندنێكی   ڕاستەقینە وبۆ بەكار هێنانی پێداویستیەكان  ڕێگ گەلێكی  تایەبەتی و زۆر هەبوون و لەئەنجامدا دیاردەیەك سەرهەڵدا كە  بەپێی پێویستی  زیندەوەران  بەتەنهاو بە شێوەیەكی دروستكراو نمایشی تیۆرەكان  و سەرنجدان و ناساندنی  چەمكەكانی  ژیانیان سەر ڕێگا دەخست  .                                            لەبەشی دووەمی ئەم كتێبەدا  نووسەر باسی ئەوەدەكات ” واتا ” لە تیۆرەكانی دەرون ناسیدا ئەوق نادرێت بەڵكو  كۆمەڵێك لایەنی نزیكی هەیە لە  كەسێتی و ئەگەری  خستنە ڕووی  یەكبوونی تێروانینەكانی دەرووناسی و كۆمەڵناسیە و منیش لێرەدا پەیوەست بە شانۆوە واتێدەگەم كە پەیوەندی هەیە بەو پەرێزە مادیانەوە كە كە تیۆرەكان كاری لەسەر دەكەن وەكو چۆن لای باربا (نیسبەتە بۆ یۆژینۆ باربا) باسی  توێژینەوەی ئەنترۆ پۆلۆژی دەكرێت لەشانۆدا و هەرئەوانیش بوون ڕێرەوێكیان بۆشانۆی نوێ‌  كردەوە و توێژینەوە لەهەندێك لە و ڕەفتارانە و قوتاربوون لە هەندێك سادەگۆیی و تێگەیشتن لە چەمكەكانی “دۆخ و رۆڵ و هەڵوێست” هەبوو واتێدەگەم ئەم خاڵە زۆرگرنگە كەمن لێرەدا و لەم كتێبەدا بەیانی دەكەم . هەروەكو (ب. ماینۆڤسكی ) دەڵێت : ” دیالەكتیكی فرۆیدی پابەندەبە دەزگا كۆمەڵایەتیەكان كەكەسێتی بینادەكەن”لەنێوان تیۆرەكاندا كۆمەڵێك تێڕوانینی نوێ‌ زاڵ  دەبن لەگەڵ كۆمەڵێك لێكۆڵینەوەی ڕەچەڵەكی وەكوئەوجەنگانەی كەناودەبرێن بە                 ”  جە نگە هەڵگیرساوە سایكۆلۆژیەكان .  توێژینەوەی جۆرەكانی رۆشنبیری  لە سلوكە مرۆییەكانیاندا و ئەوەی لە میراتی دەرووناسی كۆمەڵایەتیدا  دەربارەی كەسێتی بۆمان ماونەتەوە ، بێ ئاگایانە لە  ئەنترۆپۆلۆژیاو  رۆشنبیری و  هۆكارە دیاریكراوە بیۆلۆژیەكانە. ئەمەش  رۆشنبیری شەتەك دەدات و هەرلەم كتێبەدا نووسەر باسی ئەوەدەكات و بەڵگە دەهێنێتەوە لەبارەی شیانی گۆرێنی  بەكارهێنانی  وزە هەستیەكان بەپێی چاخ و كۆمەڵگاكان وەكو “ماكلوهان” ئاماژەی بۆكردووە بۆنمونە  ” جەخت لەسەر  گوێگرتن لە كۆمەڵگا تەقلیدی و زارەكیەكاندا كە خاوەنی ئەلف و بێ نەبوون ، دەڵێت : چاخی چاپەمەنی سەردەمی گەشەسەندنی  ڕوانیی زیاتر و بیركردنەوەیە ….(لۆهان ) لەوە ڕاماوە كە كە معدلی گەشەسەندن و هۆكارەكانی پەیوەندی  وەكو ڕادیۆ و ئێزگەی بیستن و و سیتسمی فەزاییەكان هەستین و بەخشینی گرنگیە بە گوێگرتن  و جوڵە كەئەوەش چاخی ماركۆنیە .

هەمووتیۆرەكانی دەروونناسی جەخت لەوەدەكەنەوە  ئەزموونی كۆمەڵایەتی گرنگن بۆ بیناكردنی من و دەركەوتنی بەشێوەیەكی فراوان و كاریگەری منداَلی و نەرمی نواندن و دایكی نایاب و پەیوەندیە خێزانیەكان و هەروەها پرۆسەی پەروەردە بە شێوە گشتی و فراوانەكەی ،  ئەمە جگەلەوەی شێوازو ژینگەی ژیانكردن و ئیقاعی شوێنێنك و كۆمەڵگەیەك بۆ كۆمەڵگەكانی تر جیاوازن  ، هەرچەندە ئەمانەش پشت بەستوون بە گونجاندنی كۆمەڵایەتی  و كاری كەسی پێگەیشتوو و گونجاندن لەگەڵ ئەو دۆخەدا و ئەمەش  لەتیۆرێك بۆیەكێكی تر گۆرانكاری بەسەردا دێت . كەواتە هەڵەیەنمایشێك یان ڕووداوێك یان هەر هەڵوێیستێك داببڕین لە پێوەرو پێودانگەجیاوازەكان و بۆهەموو كاروبارێك پەناببە ینە بەرتێگەیشتن و هەست و بیروبۆچوونە كەسیەكانی خۆمان و پێویستە لە ” پەرێز –سیاق” ی خۆیدا خوێندنەوەی بۆبكەین و دووركەوینەوە لە ڕەتكردنەوەو پەسەندكردن ، بەڵكو بگەڕێین بەدوای زمانی نوێ‌ و تێگەیشتنی قوڵ و هەستی بەرزو هتد ..

“سندرس” لەم كتێبەیدا توێژینەوەیەكی ئەنجامدا بەناونیشانی : ( S.Clapier Valladon , “panorama du Culturalisme” Epi 1976)

وەكو نووسەر “سیمۆن كڵاپیە”  دەڵێت : “ئەم كتێبە گەڕاندمیەوە بۆ  دووبارە ئەزموونكردن و كۆكردنەوە بەرەو شەپۆلی رۆشنبیریی ئەمریكی  كە هەموو وەرچەرخانەكانی بۆساڵی (1920) دەگەڕێتەوە تا ساڵی (1955) و كاریگەری ئەوانە بە بیری ئەنترۆ پۆلۆجی ( فرانز بواس) و زمانەوانی (ئیدوارد ساپیر)دووبارە گەڕامەوە بۆ  ناویان و بۆلای (ڕەند بندت ) و(مید) و (لانتۆن )  و (كاردینەر ) بەناوبانگترینیان و پێویستە پاكژیان بكەینەوە”  نووسەر لێرەدا ناوگەلێكی تر ڕیز دەكات كەمن خۆم بەگرنگم نەزانین دووباریان بكەمەوە لەبەر ئەوەی نامەوێت لەدۆزە بنەڕەتیەكە دووربكەومەوە و بیركردنەوەم لە دۆزەجیاوازەكان بە جۆرێكە  كە ئارەزووی ناوی زۆرناكەم تەنها لەكاتی پێویستدا نەبێت . نووسەر پاش ئەو ناوە زۆرانە دێتە سەر باسی (رۆپ بندیكت ) كە هاتووە  بانگەشەی بۆ چەمكی (ئایدیاڵ) ی یرۆشنبیری كردووە . وەكو تایپێكی ژیانی تایبەت  بە هەركۆمەڵگەیەك و لێروانینی وەكو ئامانج و ڕوونكردنەوەی پاڵنەرە تایبەتیەكانی هەر رۆشنبیریەك و ڕوونكردنەوەی  پێوەرو ئاراستە ئەنتۆلۆجیەكانی  تایبەت بەو دەرونناسیە و جیاكردنەوەی نمونەی گەورەی ژیان : نمونەیەكی شەهوانی و رۆشنبیریانە دووڕووی  ئەو ژیانەن و نوێنەری هەندێك لە فەلسەفەكانن دەربارەی كەس . ئەوانیش پێناسەدەدەن دەربارەی كەسێتی پەسەندكراولەڕووی كۆمەڵایەتی و پشتگیری هەرژیارێك بۆ  تاكەكانی و ئەو مەوادو كەرەستە خاوانەی كە پشت دەبەستن بە بیناكردنی ژیان و ڕیگەدان بە هەرگروپێكی مرۆیی كەوا پارچەیەك لە كەوانەی سلوكی مرۆیی شیاو دابێت و هەتا بۆ بەرزكردنەوەی بەهاكەی و دووركەوتنەوە لە دەربڕین و بەهاو ڕابوونەكانی .

بندكیت دەمانبەستێتەوە بە بەچەمكی نوێی  ئەم چاخەوە ” بەنایابی و  لادانەكانیە” وە لەهەمانكاتدا جەخت دەكاتە سەر فرە جۆری  رۆشنبیری  گەورەو  مردنی مرۆڤەكانی و گەڕانەوە بۆ چەمكی نەرمی ” المرونە” ی مرۆیی و گونجاندنی زیادەڕوەیی تاڕادەی ئەمەی ئێستا . ئەو لیونە  لێكۆڵەریشە بۆ ئەو ئاڵۆزیە و بەراوردكارییەكانی و كۆكردنەوەی  كارو ڕاهێنانەكانی  لەكاتی گەیشتن بە تایپەكانی كەسێتی و ئەو بەشە زۆرەی  كەلە كۆمەڵگە نوێیەكانماندا هەن . دواتر “سیمۆن كڵاپیە” دێتە سەرباسی (ئەبراهام كادینەر 1891-1978 ) كەتیۆرێكی هەیە بۆكەسێتی و هەوڵێكی زێندووە  و باس لە ژیانی دەرونی و رۆشنبیریی كەسێتی دەكات و زۆربەكورتی كارەكانی كاردینەر لە سەربنەمای تیۆرەكانی كەسیًتی  بە دوولایەن دەخەینە ڕوو :

–       كەسێتی وەكو سەرچاوەیەكی زیندووی رۆشنبیریی .

–       من وەكو ئەوەی دەكەوێتە ناو ئەو رۆشنبیرییەوە .

كارەكانی كاردینەر لەدەزگاكۆمەڵایەتیەكاندا واتایەكی زۆر بەرفراوانی هەیە و كێشەی تیایە لە پاڵ لایەنە شكڵیەكانی ڕێكخستنی ئامێرە كۆمەڵایەتیەكان و جیاكاری بنەڕەتی لە لای ئەو      ” مەبسەت كاردینەرە ” دەكەوێتە نێوان دەزگایەكەمین و لاوەكیەكانەوە . كە ئەو دەزگایەكەمینانە  پێشینەی مێژوویی دەبەخشنە تاك لەمنداڵیەوە  بەڵام بەشێوەیەكە كە كارلێك لەگەڵ كەسێتیدا دەكەن بەڵام دەزگالاوەكیەكان بەرئەنجامی كاریگەری یەكەمینە لەسەر تاك. كەس چاوگی ئەو دەزگا لاوەكیانەیە وەكو ئەنزیمەی دینی و فۆكلۆرو تەكنیكی فكریی و ئایدۆلۆژیی و …هتد لێرەدا نواندنی وەڵامەكان و بەدیلەكانی كەسێتی بەڕای كاردینەر گەڕانە بەناو توێژینەوەی بونیادی  “من” ی هاوبەش لەگەڵ تاكەكانی كۆمەڵگا و بەرهەمهێنەرەكانی لەگەل یەكەمین میراتی ئەو بونیادە كە ڕیشەكەی لەویوە دێتە ناو دەزگا لاوەكیەكان .

ئەكتەر پێویستی بەناسین و شارەزایی  لە تیۆرەكانی كەسێتی  هەیە ؟ لەكاتی نواندندا !!

بەشی سێهەم /

هەرلەم سۆنگەیەوە نووسەر دێتە ناو باسی تیۆرێكی تر لەلای تیۆرسێن (ڕاڵف لانتۆن 1893-1953) كە زانایەكی ئاسەوارەو بەوە خۆی لە ئەنترۆپلۆجیا جیادەكاتەوەكە  چەمكی ” كارپە ” ی كۆمەڵایەتی بەكاردەهێنێت ، لەهەمان كاتیشدا ئەوە ڕوون دەكاتەوە كە بیری گەردوونی مرۆڤایەتیانەیە و دەڵێت : ” رۆشنبیریی ڕوخساری ڕەفتارە بەدەستهاتووەكان و ئەنجامەكانیەتی كاتێكدا توخمە پێكهاتووە هاوبەشەكانی  دەگوازرێنەوە بۆ  ئەندامانی كۆمەڵگایەكی دیاریكراو ” . روونكردنەوەكانی لانتۆن  بنەمای رۆشنبیری كەسێتییە و پشكداریەكی بنەڕەتی هەیە لەتیۆری رۆڵەكاندا . ئەوەی لای من وەكو خوێنەری ئەم كتێب زۆر گرنگە ئەوەیە  پێگەی لانتۆن لەوەدایە دەست دەگرێت بەسەر چەمكەكانی دۆخ و رۆڵ لەنێوان تاك و رۆشنبیرییەكەیدا. ئەم تیۆریە ڕیگەدادات بە بەوەی كەسێتی تایپێكی هەبێت شیان بێت بە شیكردنەوەی ئەو مۆدێلەی كاری لەسەر دەكات . كەبەڕای من ئەمە برینە قوڵەكەی كارەكتەری ئێمەیە چ لەسەر شانۆبێت یان ژیانی ئاسایی هەموومان باسی جیاوازی و ئازادی و هتد…. دەكەین بەڵام كەسمان بە كرداری واناكەین نە جیاوازی پەسەند دەكەین نە ئازادی گەروابوایە ئێستا چەندین میتۆدو قوتابخانەی شانۆییمان دەبوو بەهەر حاڵ كۆتاجار تیۆرەی فێركردنی كۆمەڵایەتی لای لانتۆن پەیوەستە بە دوور كەوتنەوە لە توانای سەر هەڵدانی پشكە نوێیەكان  و گەشەسەندنی كۆمەڵگا و چیرۆكەكانی كەسێتی كە دەكرێت ڕیكەوتنێكیان لەبارەوە بكرێت لەگەڵ نمونەكانی ڕەفتاری كەسێتی  بەشێوەیەكی پلیكانەیی  و بەرهەڵستی كردنی ڕوخسار و بە پێوانە كردنی فۆرم .ئەمەش هەواڵێكی دڵخۆشكەرە بۆ  مرۆڤە كرداری و جدییەكان تا چیتر لە رسەربنەمای ڕووخساریان بڕیاریان لەسەر نەدرێت و ئەركی لە خۆیان زیاتریان لێداوانەكرێت .  لێرە بە دوا نووسەر ” سیمۆن كڵاپیە ” دێتە سەر باسی تیۆرەكەی (مارگریًَت مید 1902- 1978) ئەم كەسی كەلەبارەیەوە دەدوێین زانایەكی ئەنترۆپۆلۆژیستە و لە ڕووی تیۆریەوە دەوڵەمەندە بە هەندێك توێژینەوەوە كە لەوانە شێوە بدات بە تیۆریەكی  دەرونناسی كۆمەڵایەتی دەربارەی كەسێتی كە ئەم تیۆرسیئَنە ئاماژەی بۆدەكات  وباس لەچەمكێك دەكات ئەویش ” خورپەی رۆشنبیری” كە تاك ئەدای دەكات و یەكەم كەس كە ئەم تیۆرەیەی ئاراستەكرد بۆئەوەی تەحقیقی گریمانەی مامۆستاكەی بكات (ف. بواس” كە توێژینەوەیەكی ئەنجامدا  و بەرهەڵستی تیۆرەكەی ” سێر فرەنسیس گاڵتۆن” كرد بەناوی ” چاكسازی نەسل ” و جەختی لەوەكردەوە كە تەنگ و چەڵەمەی مراهیقە ئەمریكیەكان لەئەنجامی قەیرانی ئەندامی  و باڵغ بوون نییە بەڵكو بەر ئەنجامی قورسی و ئاڵۆزیەكانی كۆمەڵگایە بەڕای ئەو و ڕای گشتی لەسەر بنەمای ناوبانگ و ئەفسانەی كۆمەلگەی ئاشتی و سەربەخۆو ڕەگەزیە . پاشان نووسەر باسی ئەنترۆپۆلۆژیستی  سۆسیالستی ” دێریك فریمان ” دەكات لەساموا كاری لەسەر ئەم توێژەرە كرد ” مەبەستم مید” لەماوەی دەساڵدا . دۆزینەوە لەو كۆمەڵگایەدا بە پێچەوانەی  دوژمنایەتیەوە كە شێوەیەكی تەرتیبی و ئامانجدارو پڕ ململانێیە خاڵی سەرەكی لە كتێبەكەی “مید” بوونی وێنەی نەتەوەیی و جەنگە  لە ئەمریكاو فەرەنسا كە توێژینەوەكەی دەبەن بەڕێوە كە دواتر دەبنە داهێندراوی نمایشی و هۆكارە رۆشنبیری و كۆمەڵایەتیەكان كەتایبتمەندی ڕەگەزیان هەیە . لەم ڕوەوە پشكێكمان دەداتێ‌ بەشێوەیەكی لەسەر خۆو پلە پلەیی  و دژ دەربارەی كەسێتی.  بیركردنەوەی “مید”  دیراسەكردنەوەی  دەرونی كۆمەڵایەتیە لەپاڵ لایەنە سێكسی و ڕەگەزی و مرۆییەكەی لەڕووی سروشتی و رۆشنبیری و سەرهەڵدانیەوە  بۆ چاخ و ژیارێكی تر ، ئەوەی قورسە لێرەدا ئەوەیە كە  پیاوێك بێت و ببێتە باوك بەڵام زۆر ئاساییە ژن بێتە دایك و ژنی پیاوێك .

  • تیۆرەكانی رۆڵ و چەمكەكانی چەق /

زانای دەروونی ( ج. ه . مید ) و(س. ه كولای )  وچەندین بیریاری تر  گرنگیەكی تەواویان دا بە  ( رۆڵ ) ئەمان دەیانەوێت ئەوە ڕوون بكەنەوە كە لەڕێی شیكردنەوەی تاك تێكەڵەیەك لە هۆكارە دەزگاییە كانی رۆشنبیری  بە رۆڵ  شیبكەنەوە و پەیوەستی بكەن بە چەق . لێرەوەچ ەمكی رۆڵ سەرهەڵدەدات  وەكو وێناندنی عەقڵی  كە وە صفی ڕەفتارە مرۆییەكان و توخمە كانی كەسێتی دەكات و ئاماژە  بۆدیمەن و رۆڵ دەكات  لە خورپەی  فێركردندا ، سەرباری  كردەی گونجاندن و ئامادەكردنی هۆشیاری  خود بۆبەهاكەی وەكو پێوانەیەكی  كەسێتی بینای دەكات و ئاماژە بۆ فرە رۆلی دەكرێت . هەروەها زاناكانی دەروون دۆخەكان و رۆڵەكان  ئەوە تۆماردەكەن مەرجە گۆڕانكاری هەبێت لە رۆڵداو بەرهەڵستی رۆڵی كۆمەڵایەتی بكرێت .

لێرەدا من پێم خۆشە باس لەو نیگەرانیە بكەم كە باڕاستی بێزاری كردووین ، ساڵانێكە لە مێژووی نزیكی نواندن لەم جوگرافیایەی ئێمی لێدەژین ، باشترین رۆڵ بینین لای ئەو كەسانە بووە كە توانای لاساییكردنەوەو خو پێوە گرتنیان هەبووە بە شتێكی دیاریكراوەوە گەرئەمە بگوازینەوە بۆناو شانۆ كارەساتی  گەورە لێرەدا یە كە سێك بە خۆی دەڵێًت (ئەكتەر) و ڕڵ بەرجەستە دەكات كە تێنا گات دەق چۆن دەخوێندرێتەوەو رۆڵ چۆن بینا دەكرێت و كەسێتی چۆن بەرجەستە دەكرێت هەرلەبەر ئەوە من لە گەڵ نووسەری ئەم كتیبە هاوڕام لەوەدا كە پێویستە رۆڵ فرەو هەمە چەشن بێت دیارە ئەمەش بەتەنها بەقسە ناكرێت بەڵك بە فۆرم و ئیقاع و دەنگو هتد…. كە ئەمەش دیسان بەپەروەردە دەكرێت نەك بە خوو !!!!د

دەرووناسی كۆمەڵاەیتی بە توێژینەوەلە مەنهەجیەتی چەمكی رۆڵ دەستی پێكرد كە گرنگیەكی بنەڕەتی هەیە لە شەرحی پەیوەندیەكانی نێوان كەسەكاندا . ئەگەر ڕاڤەی كەسێتیمان كرد لەسەر بنەمای  فرە هۆكاری و ڕوانینی جیاواز و تێپەڕ بوون لە قاڵبەئامادەكراوەكان و دووركەوتنەوە لە كڵێشە پێكدێن . هەندێك لەتیۆرسێنان باوەڕیان وایە كەسێتی كۆمەڵێك رۆڵی لەناو خۆیدا مە ڵاسداوە و بۆچوونی پێشتر ڕەتدەكەنەوە بۆ بە بیرهێنانەوە لەوانە : (ج. ه. مید) و(د. ڤیكتۆر) كەسێتی وەكو تابعی دۆخەكانی كۆمەڵگە دەخوێننەوە و بونی ڕەفتارو ماناو ڕاڤەی جیاواز بۆرۆڵ دەكەن .

 

  • چەمكەكانی كارلێكردن :

بەفراوانكردنی پێگەو ڕوانین ، ئاراستەی كارلێكردنی  نوێ و جەختكردنەوە لە وە كەسێتی هەڵوێستێكی دیاریكراوی دەبێت و كارلێكدرن دروستدەكات و شیكردنەوەی  هەڵوێستەكان و تاكەكەسەكان و پەیوەندیان پێكەوە ڕووندەكاتەوە كە بەپێی ڕەفتارو ڕەوشتیان كارەكان ئەنجام دەدەن . بەڵام ئەی ئەگەر لە خۆوە ئەكتەر بەتەنها و بەبێ هیچ پرۆسەیەكی خویندنەوەو توێژینەوە ئەم كارەی كردبوو؟ ! ئەوكاتە هەمووكارێك لەهەرشوێنیك بۆكۆبونەوەی ئازیزان و تێركردنی حەزو ئارەزووەكانی و بێبەری كردنی كەس ددەبێت . كەواتە هاوسەنگی و كاركردنی میتۆدیانە و توێژینەوەیان و كارلێك كردنیان و بوونی هەڵویستی كەس و چاودێریكردنی ئەزموونەكان و ئاڵوگۆڕی پەیوەندیەكانیان سنورداردەكرێت . لەلای (جۆزیف نیتان ) بونیادی كەسێتی بەوەدەبێت كە جیهان و  كەسێتی  بەیەكەوە شێوە دەگرن  بۆ بونیادنانی جەمسەرەكان . نیتان دەڵێیت : نازانم جیهان وەكو دووحەقیقەتی بەهێز بەخۆیانەوە و لەناوخۆیاندا لە پەیوەندیدان ، كەسێتی پێكهاتووش لەتۆڕێكی چالاك لە تفاعل لەگەڵ جیهاندا لە ئێستاو  داهاتوویدا كەئەوەش ناوەرۆك و خودی دەرونە ” بەم خوێ،دنەوەیە  هێلكاری بنەڕەتی  بۆكەسێتی  ئەم كارلێكەیە  . كەس خاوەنی جیهانێكە  وەكو بەشێك و چانس بۆ ئەو پێكهاتە دووانیە (من/ جیهان) بەچینە جیاوازەكانیەوە و بەنزیكی و دووری لە وانەی كە ئامادەبوون و (نیتان) جەخت لەوەدەكاتەوە لەپاڵ لایەنە  ئیدراكی و حركیەكانی ئەو پێكهاتەیە (من/ جیهان) كەبەڕێگەیەك شەرحی سەربەخۆی  كەسێتی و  ناسنامەكەی دەكات لەزەمەندا .

I  I  I (هەڵسەگاندن ) :

بەتوێژینەوە لەمەودای گۆڕانكاریەكانی ڕەفتاریی مرۆیی و دەرخستنی نەریتی تاك و روئیای رۆشنبیری كۆمەڵایەتی لە پێكهاتەیدا و جەخت كردنەسەر زیندووێتی كەسێتی و و ڕەفتارەكانی كەتاكو ئێرە توێژینەمان لە بارەوە كرد. لەلایەكی ترەوە تاك هاوبەشی دەكات لە تووند كردنەوەی  دەزگا كۆمەڵایەتیەكاندا  كەبوونێكی پێویستی  هەیە لە ئاراستەی رۆشنبیریدا وەكو ئاماژەم بۆكرد نووسەر زۆربە خێرایی،  هەموو لایەنەكانی بەەشێوەیەكی پانۆرامی پێشكەشكردووەو پێویستە لەكاتی خوێندنەوەیدا خوێنەر تێبینیەكانی خۆی تۆمار بكات تا كو ئەوەی گرنگە دواتر بۆی بگەڕێتەوەو جارێكی بەدۆزەكەدا پچێتەوە بەڵام بە شێوەیەكی درشت و ووردتر.

 

گۆڕینی ناوی (سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان) بە (سەکۆی ئەنارکیستانی کوردیزمان)

گۆڕینی ناوی (سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان) بە (سەکۆی ئەنارکیستانی کوردیزمان)*

(کاف) کە ساڵی ٢٠٠٥ تاکو ئێستا بە (سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان) ناسراوە ، هەردەم پاشگری (کوردستان) هەم دروستکەری پرسیار و سەرنجی ئەنارکیستانی شوێنەکانی دیکە و هەم ڕەوتەکانی دیکە بووە و زۆر جار بە ڕۆشنکردنەوەی زۆرتر ناچاربووین و دواجار ناچاربووین لەنێو پرسیار و وەڵامێك* ئەوە ڕۆشنبکەینەوە، کە لەنێوان [سەکۆی ئەنارکیستان] و ئەو پاشگرە [کوردستان] هیچ پەیوەندییەك بە ئاراستەی “نەتەوەگەرایی” و “نیشتمانپەروەری” و …تد نییە، بەڵکو تەنیا بۆ ناساندنی شوێنێكی چالاکی بووە، کە (کاف) ئامانجی بووە لەسەری کاربکات و پاگەندەی ئەنارکیستی ئاراستەبکات.

لەبەرئەوە و بۆ ئەوەی ئەو خراپ-تێگەییشنە نەمێنێت و هەموو جار لایەنگرانی بۆچوونەکانی سەکۆی ئەنارکیستان ناچار بە ڕۆشنکردنەوە و چەندبارەکردنەوە نەبن، ئێمە هاورێیانی سەکۆی ئەنارکیستان ئەوە بە باشتر و دروستتر دەزانین، پاشگری (کوردستان) بگۆڕین بە (کوردیزمان)، واتە (فۆڕومی ئەنارکیستانی کوردیزمان) ، بەڵام سیمبول و کورتکراوەی ناوەکەی (کاف -KAF) هەر وەك خۆیان دەمێننەوە، واتە Kurdish-speaking Anarchist Forum

لەم ڕۆژ  بەدواوە نامە و ڕاگەیاندن و بانگەوازەکان  بەناوی (فۆڕومی ئەنارکیستانی کوردیزمان – کاف) واژۆدەکرێن و بڵاودەبنەوە.

تێکۆشان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سەروەریی چینایەتی بە ئامانجی گەییشتن کۆمەڵی ناچینایەتی

فۆڕومی ئەنارکیستانی کوردیزمان (کاف)

٠١ی سێپتەمبەری ٢٠١٦

—————————————————————————————————————-

Website         www.anarkistan.net

Archive          www.issuu.com/anarkistan

Twitter           www.twitter.com/anarkistan

Facebook       http://www.facebook.com/sekoy.anarkistan

Email              anarkistan@riseup.net

* https://anarkistan.net/about

پارادۆکسە جێگیرەکان:

پارادۆکسە جێگیرەکان:

ئەحمەد ڕەزا:

29/08/201614193679_281526795560052_1815876796_n

وێنا کردنی مەرگ لە چەند وێنەیەکی جیاوازدا، بەقەدەر ئەوەی دەرخستنی ڕوویەکی ترە بە گەیشتن بە کەماڵی مرۆڤ بوون، پێچەوانەی ئەو ڕایەیە ئاماژە کردن بێ بۆ ڕەشبنینییەکی بێهوودە..  ئێمە لە ڕووی ئەنتۆلۆژییەوە لە ژیاندا گۆشەگیرین و لە ڕووی کۆمەڵایەتیشەوە، گۆشەگیری تێکەڵ (( بە پێی نوێکردنەوەی فەلسەفەی بونگەرایی لای پۆل ڕیکۆر))، لەسەر ئێمە وەک خود پێویستە مانایەک بدەین بە ژیان.. هەر ئەو مانادار کردنەی ئێمەیە ڕەنگەکان ئەگۆڕێت و تەفسیرێکی تر ئەدا بە بوونی مرۆڤ و جیای ئەکاتەوە لە بوونی ئەوانیتر.. مرۆڤ بە خۆجیاکردنەوەی لە بازنەی ژیانی بوونەوەرەکانی تر ” کە تا ئێستاش لە پەیوەندیی نیمچە ئۆرگانیکیدایە لەگەڵیاندا، توانیویەتی دەسەڵاتیان بەسەردا بکێشێت و سروشتیش لە بەرژەوەندیی خۆی بەکار بهێنێت.

دواتریش وەک هیگڵ ئەڵێت: جیاوازی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵانی تر، لە خواستی دان پیاداناندایە، ئاژەڵ لە ململانێدایە لە پێناوی مانەوەداو مرۆڤیش لە پێناوی بەدەستهێنانی دانپیاناندا. مرۆڤ نەک بەرامبەر بە بوونەوەرەکانیتر، بەڵکو لەگەڵ خۆشیدا لە ململانێی دانپیانانی بەردەوامدایە.. بەم هۆیەشەوە مرۆڤایەتیی گەیشتووەتە ئاستی دەستبەسەراگرتنی توانای مرۆڤەکانی تریش و لەوێشەوە چینەکان سەرهەڵئەدەن.

سەهەڵدانی چینەکان، لە گرفتی دانپیانانەوە بۆ دەست بەسەراگرتن ئەپەڕێتەوە. مرۆڤی چینە دەستبەسەردا گیراوەکان ” کە زۆرترینی مرۆڤایەتی پێک ئەهێنن” ئەکەونە جەنگێکی بەردەوامەوە لەگەڵ چینی دەست بەسەرداگری کەمینەدا. ئەم مرۆڤانە لەگەڵ ئەوەی سەرجەم تواناکانی لە پێناوی مانەوەدا هەرزانفرۆش ئەکا، جگە لەوەش ئەکەوێتە بەر پارادۆکسێکی نوێ:

ئایا ململانێی ئەو لەگەڵ دانپیاناندا بەردەوام ئەبێت؟ یان بە ناچاریی وەک بوونەوەرەکانی تر ئاراستەکەی بەرەو ” لە پێناوی مانەوەدا” ئەگۆڕێ، کە لەبنەڕەتدا داواکاریی ئەو نییە!

نامۆبوون ” الاغتراب” بەرهەمی ئەو دۆخەیە کە مرۆڤە باڵادەستەکان، بەسەر ئەوانیتریدا ئەسەپێنن.. جگە لە فرۆید کە نامۆ بوون و دەمارگیریی ئەگێڕێتەوە بۆ ململانێی نێوان غەریزەکان و ئیگۆ، هەر یەک لە مارکس و ئێریک فرۆم ئەیگێڕنەوە بۆ دەسەڵاتی پڕ زەبروزەنگ و تاک دورایی قۆناغی سەرمایەداریی.. فرۆم گۆڕینی ڕەفتاری مرۆڤ لە قۆناغی دەرەبەگایەتییەوە بۆ پیشەسازیی، بە هۆکاری گۆڕینی ڕەفتاری مرۆڤ ئەزانێت لە گۆشەگیرییەوە بۆ نامۆبوون و بێهوودەیی و تەواو دژی ئەو ڕایە ئەوەستێتەوە، کە نامۆبوون بەشێکە لە بونیادی مرۆڤ و پەیوەندییەکە فیزیکی بێت، بەڵکو بە دەرەنجامی ئەو هاندەرانەی ئەزانێت، کە ئەبنە هۆی ملکەچ کردن بۆ دەسەڵات، بۆ ئەم ڕەتکردنەوەیەش لەبری ئەوە پێنج داخوازیی گرنگی مرۆڤی ڕوون کردووەتەوە، کە یەکیان باسی شوناسە.

شوناس بەمانای دەرکەوتنی سەربەستانەی مرۆڤ، لەو لایەنەوە کە پرەنسیپی ئینتیما دیاری دەکات، بەو پێیەش ئازادیی ئەبێتە پەیامی سەرەکیی ئەم گوتارە.. ” فرۆم ئه‌ڵێت : ـ ((وه‌ستانه‌وه‌ دژ به‌ خوداو ده‌سه‌ڵات و ئه‌نجامدانی یاخی بوون له‌ لایه‌نی مرۆڤایه‌تیه‌وه‌  كردارێكی پۆزه‌تیڤه‌ و یه‌كه‌م كاری ئازادیه‌ ، به‌و مانایه‌ی یه‌كه‌م كرده‌ی مرۆڤه‌)) چونكه‌ ئه‌م  هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و یاخی بوونه‌  هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زێكه‌ كه‌ سنوری زه‌وت كردنی ئازادی ئینسان له‌ لایه‌ن ئه‌وانیتره‌وه‌ تێك ده‌شكێنێت”.

بچوککردنەوەی ژیان لە پنتێکدا بۆ قۆستنەوەی دەرفەت لە پێناوی بەدەستهێنانی شتێکدا کە لێی بێبەش کراوە، جۆرێکە لە ڕۆچوون بە نامۆ بووندا. ئازادیی لەم تێڕوانینەدا لەوێدا خۆی حەشارداوە، کە بۆ بەدەستهێنانی ئەو شمەکە، لە هەر ساتێکدا کۆتایی پێهێنانی ئەو ژیانە بچوککراوەی لێ چاوەڕوان ئەکرێت.. لەم نمونەیەدا بچوک کردنەوەی ژیان لە پنتێکدا ڕوون دەرئەکەوێت:

لەتەقسیم

خول دەخۆم

وەک مێشێ

کەژیان لەچێژی

قاپێکی سەرمێزی

بەردەمی کچێکی

چاوشیندا

دەبینێ

ئەم نمونەیە کۆپلەی یەکەمی شیعری ” ئەستەمبوڵ” شاعیری نوێخواز” جەلال عەبدوڵڵا”یە، بوونی خۆی لە ئەستەمبوڵدا، جگە لەوەی لە ڕووی دیاردەگەراییەوە، جۆرێکە لە نامۆبوونێکی کۆمەڵایەتیی، لە ڕووی دەروونیشەوە، لە گێژەنی نامۆبوونێکی سەپێنراودایە.

لە سەرەتای کۆپلەی چوارەمی دەقەکەدا، بەر ئەنجامی ئەو سەرکێشییە ئەکەوین، کە لێکچواندنی مێشە خولخواردووەکە ئەیگاتێ:

لەتەقسیم

خول دەخۆم

وەک مێشێ

کە باڵی شکابێ و

تەپەی بێ.

لە ڕاڤەکردنی گوزارشتەکانەوە، ناکرێت مانا هەڵهێنجرێت، وەک پێشتر دیکارت و هیگڵ کاریان لەسەر بەرجەستەکردنی مانا کردووە، لە بەر ئەوەی “هۆش/ ئاگایی” لەسەر “دووڕووکار”یی  پارادۆکسە جێگیرەکان پەیوەندیی خۆی دائەڕێژێت: شاراوە/ دەرکەوتوو، لابراو/ پرشنگدار.. بەڵکو بە ئامرازەکانی مەبەستی هەڵوەشاندنەوەگەریی مانا، ڕاڤەی مانا بەرهەم دێت، بۆ ئەمەش پشت بە میتۆدەکانی هەڵوەشاندنەوەگەریی و هێرمنیوتیک و نواندن ئەبەسترێت.

مامەڵە کردن لەگەڵ سیمبۆلەکاندا وەک ئەوەی لە ڕێگەیەوە ڕاستییەکان بدۆزرێتەوە، هەڵەیە، لەبەرئەوەی ڕەمزەکان هەڵگری ڕاستییەکی ساختەن و ڕێ لە دەرکەوتنی مانای ناوەکیی ڕاستەقینە ئەگرن، لەبەرئەوە ڕیکۆر پێی وایە ئەوەی لەسەر خوێندنەوە هێرمۆنیکیەکانە کردنەوەی کۆدەکانە، واتە مانای ناوەکیی و جیاکردنەوەی لە مانا دەرکەوتووەکە.

ئەگەر نمونە لەسەر ئەم دەقە وەربگین بەم جۆرەیە: ناکرێت لەڕێگەی ئاگاییەوە، پەیوەندیی مێش لە دەقەکەدا وەک خۆی وەربگرین، کە بەسەر قاپێکەوە ئەنیشێتەوە، لەو کاتەدا ئەو مانا دەرکەوتووەی کە مێش هەیەتی دوورمان ئەخاتەوە لە مەبەستە ڕاستەقینەکە، کە پاش هەڵوەشاندنەوەی دەقەکە کۆدەکانی ئەکرێنەوە.. بە واتای ئەوەی لەو کاتەدا بەر مانایەکی ڕاستەوخۆ ئەکەوین دوور لەو مانایەی لە پێکهاتەی دەقەکەدا ونە.

لەبەر ئەوە گەر بە ڕەواڵەت بڕوانین، ئێمە تەنها لە سەر ڕووی فۆرمی شیعرەکەدا ئەمێنینەوە، بەڵام کاتێک لە دەرەنجامی هەڵوەشاندنەوەگەرییەوە لە مانای دووەمی ڕەمزەکان نزیک ئەبینەوە، ئەوکاتە هیچ تەمومژو ئاڵۆزییەک لە دەقەکەدا نامێننێ و بەر مانای دروست ئەکەوین، بەمجۆرەش لە تەفرەدانی خەیاڵ و تێڕامانی نەشارەزایانەش دوور ئەکەوینەوە:

٣

(( لەتەقسیم

هەورەکان

کۆچ دەکەن

باڵندە دەخوێنێ

من دەگریم

برسیمە

تەماشای گیرفانی

بۆرژوای

دز دەکەم ))

هەندێ دالی بەکاربراوی زمان هەن، جگە لەوەی ئاماژەی ڕاستەوخۆن بۆ باسێکی ئاشکرا کراوی پێشتر، لەگەڵ خوێندنەوەشدا لە دەقێکی ئەدەبیی چڕدا، ئەبێتە ڕێنیشاندەری خوێنەرو لە چەمکی گشتیی دەقەکەی نزیک ئەکاتەوە.. ئەو دالانەش مەرج نییە بەرهەمی شعور بن، بەڵکو وەک خوێندنەوە فرۆیدییەکەی، پێ ئەچێت دەرفەت وەرگرتنی نەست بێت لە سوپەرئیگۆی ساتی خوڵقاندن.. کۆپلەی ٣، دروست نزیکمان ئەخاتەوە لە مەبەستگەرایی دەقەکەو باری نامۆبوونێکی کوشندە ئاشکرا ئەکا.

لە کۆپلەی چوارەمیشدا بە هەمان شێوە، تەواو بە مەبەستگەرایی دەقەکە ئەگەین، کاتێ هەڵهاتن لە مردنێکی حەتمیی هەست پێکراو لەشاردا، نامۆ بووەکان ڕاو ئەنێ بۆ گەڕانەوە بۆ ناو سروشت.. نامۆ بووەکان لە دەست مردن و خەڵک هەڵدێن بەرەو ئۆقیانوس، لەوێس جارێکی تر بەر مەرگ ئەکەونەوە، مەرگی ماسیەکانی ناو تۆڕ.

لەم دەقەدا پارادۆکسەکانی مەرگ/ ژیان، نامۆ بوون/ ئازادیی، گۆڕانی ڕەفتاری مرۆڤی یەکەمین/ دەرباز بوون لە سروشت، بە کوالیتییەکی ورد داڕێژراوە.. بانگەشەیەکی بەنهانیش هەیە، دوور لە دروشم، (( ئازادیی مرۆڤ )) ئامانجە.

ئەستەمبوڵ

1

لەتەقسیم

خول دەخۆم

وەک مێشێ

کەژیان لەچێژی

قاپێکی سەرمێزی

بەردەمی کچێکی

چاوشیندا

دەبینێ

2

لە تەقسیم

وەک هەنگێ

تەماشای

گوڵی ناو

ئینجانەی شکاوی

دوکانی شار دەکەم

لە تەقسیم هیلاکم

دوکەڵی

کەلاوەی دێبەری

کارەسات

هەڵدەمژم

3

لەتەقسیم

هەورەکان

کۆچ دەکەن

باڵندە دەخوێنێ

من دەگریم

برسیمە

تەماشای گیرفانی

بۆرژوای

دز دەکەم

4

لەتەقسیم

خول دەخۆم

وەک مێشێ

کە باڵی شکابێ و

تەپەی بێ

وه‌ک مه‌یمون

له‌ خه‌ڵکی ڕاده‌که‌م‌

هەتاکو باوەشی

ئۆقیانوس

ناوەستم

تێر سەیری

تەکانی مردنی

ماسی ناو

تۆڕ دەکەم

جەلال عەبدوڵا

ئۆنتۆلۆژیای ژن/ کۆمەڵایەتی، لە کارێکی عومەر دەروێشدا:

ئۆنتۆلۆژیای ژن/ کۆمەڵایەتی، لە کارێکی عومەر دەروێشدا:

ئەحمەد ڕەزا:

10/08/2016

یەکێک لەو هۆکارانەی وائەکات هەر کارێکی ئەدەبیی یان هونەریی، وەرگر بەلای خۆیدا ببات و لە زەینی خۆیدا لێکدانەوە بۆ کارەکە بکات، بەرکەوتنی کارەکەیە بە فیکری وەرگر، یان بە ئەزمونی، یان بە یادەوەریی ئەو.. ئەوانەش تەنها بە کوالیتیی کارەکەوە پەیوەستە، نەک تەنها فیکر، یان تەنها لێهاتوویی و شارەزایی هونەرمەندەکەوە. هەموو ئەو کارە مەزنە جیهانییانەی زۆرترین ڕیئاکشنی زەینیی ئەخوڵقێنێ، پەیوەندیی بە هەردوو جەمسەرەکەی کار کردنەوە هەیە، هەم شارەزایی هونەرمەندەکە، هەم ئەو هۆکارانەی وەرگر بەلای خۆیدا ئەبا.

ئەم کارەی هونەرمەند عومەر دەروێش، لەڕووی دەرهاویشتە گوزارشتکارییەکانەوە، لە پلەیەکی باڵای ڕەوانیدایە، بە جۆرێک هەر وەرگرێکی چالاک بە ئاسانیی کۆدەکانی کارەکەی بۆ ئەکرێتەوە، تەنها ئەوەندەی پەیوەندیی بە پاشخانێکی ڕۆشنبیرییەوە هەیە، بۆ خوێندنەوەی تەواوی دوورایی ” بعد”ەکانی ئاماژەکانی هێڵ و کۆبوونەوەی دالەکان لە لە گشتگیریی بوونی بابەتدا.

ئەو فیگەرانەی لێرەدا بەرجەستە بوون، وەک ڕواڵەت لە ئاستی یەکەمدا هەر وەرگرێکی چالاک و ناچالاک بە ئاسانیی دێتە بەرچاوی. وەک پراکتیکێکی تیۆری قوتابخانەی پێشوازیی و بەدەنگەوە هاتن ” مدرسة الاستقبال والاستجابة” ئەتوانێت زۆرترین بینەر لە ئاستی یەکەمی کارەکەدا کۆبکاتەوە، بەمەش لە قۆناغی ” ب ” دا کە ئاستەکانی تێگەیشتنە، بە پێی شارەزاییە ڕۆشنبیرییەکە دووبارە لەو بەشە وەرگرەی سەرەتا، ڕێژەیەکی ئەوتۆ لەدەست نادات و بە پێی سروشتی کارەکە هەوڵی هێشتنەوەی زۆرترینی وەرگرەکان ئەدا بۆ قوناغی ” ج ” .. کە تێایدا بە هۆی تێپەڕاندنی هەردوو قۆناغەکەی پێشووەوە، ئاستی هێرمیونتیک یان لێکدانەوەگەرایی دەست پێئەکات.

ئەم جۆرە کارکردنە لە ئێستای هونەری شێوەکاریی جیهانیدا بە هۆی تێگەیشتن لە هەردوو قوتابخانەی ” وەرگرتن/ تلقي و پێشوازیی/ استقبال”ەوە، بە شێوەیەکی بەربڵاو کاری پێئەکرێت و لە ئێستادا بە پێشکەشکردنی بۆ مرۆڤ بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ، هەوڵی دووبارە ڕێکخستنەوەی سروشتی مرۆڤایەتیی ئەدرێت، بۆ بەدیهێنانی زۆرترین ئازادیی و فڕێدانی هەموو ئەو نەریتانەی کە پێشتر زیانی بە مرۆڤایەتیی گەیاندووە.. سەرکەوتنی ئەم شێوازە گرنگەش لە دوورکەوتنەوەی فیکری هونەرمەندان و وەرگرەکانییەتی لە سەرجەم ئایدیۆلۆژیا بەبنبەست گەیشتووەکان.

دیزاینی کارەکە، بنکەیی بەرەو ژوور هەڵئەکشێ.. بە هەڵگێڕانەوەی شێوەکە، ئیحای لە خاچدان ئەدا.. سەرەتا لەوێوە کە دواخاڵی پرۆژەکە، خوێندنەوەی کارەکە لەوە ئاسانتر ئەکا بەدوای پنتی زەمانییدا بگەڕێین. بە مانای سەرهەڵدانیی توندوتیژیی لە سەرەتای دەرکەوتنی هێزەوە لای مرۆڤ.. لەبەرئەوەی کارەکە گشتگیرەو هیچ نیشانەیەکی شوێنی تیا نییە، لەبەرئەوە ڕوونتر کارەکتەری کارەکە دەرئەکەوێت، کە ” ژن”ە. بەپێی کارکردنی ڕەخنەگرانەش، کە هەنگاوی یەکەم دەرخستنی فیگەری سەرەکییە، ژن لە چەند دووراییەکەوە دەرئەکەوێ، جگە لە فیگەری ڕاستەوخۆی سەر، لە بەشی خوارەوەش هێڵکاریی سنگی بریندارو شێواو لە هەردوو بەرەی بنکەکەوە هەیە. بە گوزارشتکاریش زیندانێک هەیە، کە درەختێکی تیا هەڵئەوەرێ، گەر بە مەجاز هەم درەخت و هەم هەڵوەرین و زیندانەکە وەربگرین، تێکڕای ئەو دالانە ئاماژەن بۆ بوونی ژن لە زینداندا. لەگەڵ ئەویشدا کورسیی و قەلەڕەش ئەبینرێن.

قۆناغی دووەمی ڕەخنەی هونەریی ئەرکی چۆنێتیی کێشانی وێنەکەو هەموو ئەو دەرکەوتانەیە وەک پێدراو کارەکە خستوویەتییە ڕوو.. لێرەدا درێژ بوونەوەی قژی ژن بەناو زیندانەکەداو لێچۆڕانی ئەو هەموو خوێنەی دەرخراوە، نزیکترمان ئەکاتەوە لە فیکری پێشنیازکراو. ئەوی پەیوەندیی بە هێڵ و بونیادی دەقەکەوە هەیە، لەو دەرخستنانەی پێشوودا هەموومان کۆکردەوە.

لە قۆناغی سێیەمدا، ئەو نزیکبوونەوە سۆزدارییە ئەبینین، کە کارەکە ڕاستەوخۆ لەگەڵ وەرگرەکەیدا پێکی ئەهێنێت. ئەویش لە نێوان هێڵە ڕەش و کاڵەکانی کارەکەوە سەرئەکەوێت و بە گوزارشتەکە کۆتایی دێت.. لەم کارەدا بۆ بەستنەوەی ڕایەڵی سۆزداریی لە نێوان خۆی و وەرگرەکەیدا، پێویستیی بە هیچ ڕێنماییەکی ڕەخنەگر نییە، لەبەرئەوەی باری وروژێنراوی ناو کارەکەو هەستی سۆزداریی وەرگری هاوچەرخ بۆ ژن و ئەو چەوساندنەوەیەی تیایدا ئەژی، بەسە بۆ پێکهاتن و ” کۆمونیکەیشن/ کەناکشن/ پەیوەندیگیریی”.

ئەوەی ئەمێنێتەوە لە قۆناغی چوارەمدا لێدوانی کارەکەیە.. ئەم کارە لە ڕێگەی ئەو وێنایەی لە پشت وێنەی کوشتنی ژنێکەوە نیشانمانی ئەدا، ئەمانگێڕێتەوە سەر خوێندنەوەی ئۆنتۆلۆژیان ژن لە دووراییە کۆمەڵایەتییەکەیەوە.. ژن بوون لە کۆمەڵگە دواکەوتووەکاندا بەتایبەت، واتە بوون لە دەستپێکەوە بۆ کۆتایی، بۆ گوێ لێنەگرتن و ستەم و بە کۆیلە کردن.

ژنبوون لەمجۆرە کۆمەڵگەیەدا لە ڕێگەی هەموو ئەو جۆرە یاسانەوە کە پاڵپشتێکی تیۆلۆژییان هەیە، ئەخرێنە پەراوێزەوەو تەنانەت وەک هەبوویەکیش نزیک نابێتەوە لە مافەکانی.. نەریت جۆرە یاسایەکی نەنوسراوەو لە یاساو ئاینەکان حوکمی زیاترە.. ئەوەی نەریت دروستی ئەکا، جگە لە زەبروزەنگی یاساو ڕێساکان، چەواشەگەرییەکیش ئەسەپێنێ کە حوکمی بنەڕەتەکان ئەبەزێنێ.. ئەم جۆرە یاسایانە بە جۆرێک دائەڕێژرێنەوە، تەنانەت خودی ژن چییەتی خۆی لەبیر ئەچێتەوەو بە لۆژیکی پیاو مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکاندا ئەکات.. ژن جەستەی خۆی لێ ئەبێتە سزایەکی گەردوونیی و لەگەڵ پەروەردەیدا دووبارە ئەیگێڕێتەوە بۆ ناو ژیان.

دەروێش لە ڕێگەی ئەم کارە هونەرییەوە بەشداریی ئەکات لە هەڵگرتنی سزایەکی نادپەروەرانەی کۆمەڵایەتیی بەسەر ژندا.. کورسیی وەک هێمای هەمیشەیی، ئەو پنتە بوونگەراییە دەرئەخات کە مرۆڤ هەیەتی، دروستکردنی زیندانێک لە کورسییەکەدا، ئاماژەیە بۆ مێژوویەکی گەورەی ستەمکاریی لە ژیانی ژناندا، نیشاندانی سیمبۆلەکانی باری کۆمەڵایەتیی پیاوسالارییە لە مێژووی ژنبووندا. هەڵکۆڵینی چاوی ژن بە قەلەڕەش، ڕێگە ونکردنی بینینە لە ژن، بە دەستی نەزانپەرستیی و پیاوانی ڕەشی دەسەڵاتدارەوە بە درێژایی مێژوو.

لە قۆناغی پێنجەمی بینینی خۆم بۆ ئەم تابلۆیە، دەرخستنی بونیادی کارەکەیە، کە وەک خوێندنەوەی یەکەمینم، هەماهەنگییەک بوو بۆ لابردنی سزا بێ ماناو پووچگەراکانی سەر ژن.. ئەم هەماهەنگییە بە گرنگییدان بە ” کەینونە/ ئۆنتۆلۆژیای ژن/ وەک بوویەکی کۆمەڵایەتیی” بە گێڕانەوەی مێژوو و گەیاندنی بە ئێستا گوزارشتی لێکردووە، ئەوەش بە بەشدارییەکی باڵا ئەزانم لە ڕێگەی هونەرەوە کە کاریگەرێتیی بەردەوامی لەسەر بیرکردنەوە هەیە. لە خوێندنەوەی دووەمیشدا کاتێ دووراییەکانی تری کارەکە ئەبینمەوە، لە وردەکاریی دالەکانەوە دەست پێ ئەکات، کاتێ لە کۆی گشتیی بەرهەمەکەدا پێک ئەگەنەوەو مانا بەرهەم ئەهێنێ. کوشتنی ژن لە پێگەی خۆیدا، کە بە کورسیی ئاماژەی بۆ کراوە، سڕینەوەی هەموو جۆرە گوتارێکی ژنە لە کۆمەڵگەدا، بەهەند وەرنەگرتنی پێگەکەیەتی بە کوشتنی لە ناو ژینگەی خۆیدا، ژن وەک هەبوویەکی ماددی بەهۆی هەندێ چەمکی وەهمییەوە پەراوێز ئەخرێ لە ژیاندا، کە ئیتر ئەمجۆرە زوڵم کردنە لە دوا پلەی گەوجێتیی پیاوسالاریدایە. جگە لەم دووراییانە، بینینی کارەکە سەر بە ڕەگەزێکی ڕیتمداری بەردەوامی هاوسەنگە، ئەمەش ئەبێتە هۆکاری بەدواداچوون لای وەرگرەکانی.

14012191_272190436493688_345470108_n

☆fwd: Kurdistan短信 — * tHe VoiCE oF “rebel_JILL”

Rojhilat地域=クルディスタン東部 ☆Hewremanのネヴローズ クルディスタン東部(Rojhilat地域=イラン国家実効支配地域クルディスタン)のKamiyaran市HewremanのPalgan村では、クルド新年の行事であるネヴローズが女性たちのリーダーシップによって始まった。 Sunday, March 20, 2016 クルディスタン東部(Rojhilat地域=イラン国家実効支配地域クルディスタン)のKamiyaran市HewremanのPalgan村では、クルド新年の行事であるネヴローズが女性たちのリーダーシップによって始まった。 クルド人の伝統的民族衣装を着た女性たちが、ネヴローズの火が灯されたより高い場に至るまで松明行進を行った。 # イラン国家実効支配地域内クルディスタンは同国家西端にある。PJAKを含む複数のクルド人活動家(男女)がイラン国家の監獄で極刑の危機にある。漏れ聞く話でも女性収監者に対する処遇が酷いことが知られている。 ## Rojhilat=クルド語における”東”を意味する単語。イラン国家実効支配地域クルディスタンはクルド人の居住地域クルディスタンの東部になるため、Rojhilat地域と呼ばれている。同様に: 西=Rojava= 旧シリア国家実効支配地域クルディスタン、南=Bashur=イラク国家実効支配地域クルディスタン、北=Bakur=トルコ国家実効支配地域クルディスタン…と呼ばれている。当ウェッブログではクルド人居住地域としてのクルディスタンを国家的枠組みとして表現する代わりに、ロヤヴァ、バシュール、バクル、ロジラートやクルディスタン西部、クルディスタン南部(KRG実効支配地を含む)、クルディスタン北部、クルディスタン東部と表記している。なお、それらそれぞれのクルディスタン地域にはクルド人だけが住んでいるという誤解がありがちだが、それぞれの地域を実効支配する国家の主要支配民族はもちろん、クルド人、トルクメン人、アッシリア人、アルメニア人、アゼルバイジャン人、アラブ人…などが混住している。(ヤディジィ教徒はクルド人)宗教的にも、イスラム教スンニ派、イスラム教シーア派、イスラム教アレヴィー派、ヤディジィ教、キリスト教、ゾロアスター教などが信仰されており、ヤディジィ教徒のような例外をのぞき、人種に関係ない信仰のあり方も見られる。 クルディスタン北部Mardin ☆Kızıltepe-ネヴローズに足を運ぶ住民らに 警察部隊が卑劣な攻撃 クルド新年の行事を禁止したトルコ国家よ、ネヴローズの由来とその灯された火がそれほど怖いか? ただちに禁止すべきは、トルコ国家暴力団総本部とその手下どもの暴虐極まりない圧倒的暴力による国家テロリズムとそれに基づく大量破壊・大量殺戮、大量弾圧、”国内”難民大量製造の継続であろう。 クルディスタン北部Mardin ☆Kızıltepe-ネヴローズに足を運ぶ住民らに 警察部隊が卑劣な攻撃 ネヴローズ行事に参加すべくKızıltepe(クズルテペ)のMehmet Sincar公園に向かおうとした青年らを警察部隊が襲い、結果的に衝突が起こった。 Monday, March 21, 2016 クルド新年(ネヴローズ)を祝う催し物や総てのデモへのトルコ国家の意向を受けたMardin県知事の禁止通達に関係なく、Kızıltepeの住民らは隣接地区に集まり、ネヴローズの祝われるMehmet Sincar公園を埋め尽くし始めた。 Berçemに集った青年たちが、ネヴローズ会場に皆で入ろうとしたとき、警察が青年たちを制止した。制止された青年たちは警察部隊に攻撃された地区の外でネヴローズの火を灯しはじめた。 青年たちと警察部隊の衝突は、側の複数の街路にも広がったため、警察部隊が隣接地区群で所構わず催涙ガス弾を乱射している。 警察の卑劣な攻撃にひるむこと無く、住民らはネヴローズ会場に向かうために隣接地区に集まっている。 クルディスタン北部 ☆Batman-住民らがネヴローズ行事への 警察の弾圧に抵抗 クルディスタン北部 ☆Batman-住民らがネヴローズ行事への 警察の弾圧に抵抗 クルド新年を祝うNewroz(ネヴローズ)行事群へのトルコ国家暴力団総本部やその意向を受けた県などの禁止通達の中、警察部隊がBatman県でも数千の住民らに弾圧を行った。奴ら暴虐な統治者どもは、ネヴローズの由来を知っていて怖くてしょうがなかったのだろう。ただし、奴らは圧倒的暴力を長期間にわたってクルディスタン北部で展開して対クルド殲滅戦争を今も飽きもせず楽しみながらやっており、その暴虐極まりない悪趣味は欧米日帝国主義の意味不明な甘やかしもあって益々酷くなっているので、恐れることなど無いはずである。イラン国家とサウジ国家の力比べなんぞにしか興味を持っていない個々人は、イラン国家に対応できる程度の地域一の実力を有しているトルコ国家の内と外への軍事力展開を見過ごし侮っているようであるが、それは全くもって大きな間違いである。ロシア軍機撃墜において何故あれほどにトルコ国家が強気であれたかを考えれば、それは自ずと見えてくるものである。対ロシア国家の何らかの動きが起こっても、スンニ派ジハーディストとの親密な関係を利用してロシア国家中枢をも撹乱する秘密戦争を展開することが可能だからだろう。暴虐極まりないトルコ国家の対クルド戦争の事実を知らずクルド人の必死の抵抗を”テロリズム”だなどとしている日本国家は、トルコ国家こそが地域一の圧倒的暴力を現在進行形で楽しみながら行い続けているテロリストであることをも認識し相応の対応を行え。 Sunday, March 20, 2016 3月20日に行われたネヴローズ行事を禁じて、早朝にBatman県のネヴローズが行われる場を警察特別作戦部隊が攻囲して急襲した。 数千の住民らが隣接地区BağlarのKoçerler Boulevardでネヴローズの火を灯し集まり始めると、警察部隊は催涙ガスと放水銃での弾圧を始めた。 住民らは、街路に構築したバリケード群や石礫で警察部隊の侵攻に反撃した。 住民らは警察部隊の攻撃に直面する中でも退こうとしなかったため、奴らの攻撃によって15歳の1名を含む2名が負傷した。ほか1名が警察部隊に滅多打ちにされて拘束監禁された。 Koçerler Boulevardの抵抗は、BağlarやAydınlıkevlerといった隣接地区のほかの場にも広がった。 […]

via ☆fwd: Kurdistan短信 — * tHe VoiCE oF “rebel_JILL”

ناڕەزایەتییەکانی خوێندکارانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان

سبەی لەھەولێر و سلێمانی خۆپیشاندان دەکەین

بەیاننامەیەکی ناڕەزایەتی قوتابیان و خوێندکاران

بۆ بێدەنگی سەرۆک وەزیرانی ھەرێم و وەزیری خوێندنی باڵا

دوای ئەوەی پێنج شەممەی ڕابردوو لەسەر داوای دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان خۆپیشاندانمان وەستاند و ڕۆژی یەکشەممەش وەڵامیان داینەوە کەئەوان نەیانتوانیوە ھیچ بکەن بۆ داواکاری قوتابیان تەنیا ئەوەندەی کە داواکاری ئێمەیان گەیاندۆتە نوسینگەی کۆسرەت ڕەسوڵ جێگری سەرۆکی ھەرێم و نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان،.

لەبەرئەوە ئێمە وەک قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان سبەینێ جارێکی تر لەھەولێر و سلێمانی دەست دەکەینەوە بەخۆپیشاندان تائێستا دۆخی ھەرێممان لەبەرچاوگرتووە لەسبەینێ وە ھەرشتێک ڕووبدات ئێمە بەرپرس نین،.

چونکە ھەموو ڕێگایەکمان گرتە بەر بۆ زیادکردنی عبور بۆ دوو وانە بەڵام ھیچ وەڵامێکمان دەست نەکەوت کەجێگای دڵخۆشی بێت،.

نوێنەرایەتی قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان

١٥.١١.٢٠١٥

سڵاوی زانست و خەبات

ئێمە وەک ٥٠٠٠ قوتابی لەزانکۆکانی ھەرێمی کوردستان بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠١٤-٢٠١٥ داوا لەبەڕێزت دەکەین کە بڕیاربدەیت عبور زیادبکرێت بۆ دوو وانە خۆشت زۆرباش لەخراپی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان تێدەگەیت کەبەھۆی ئەمنی و داراییەوە باش نیە لەبەرئەوە ئێمە ئەو داواکارییە ئاڕاستەی بەڕێزت دەکەین بۆ ئەم مەبەستە چەندین ڕێگامان گرتۆتە بەر بەڵام ھیچ سودێکی نەبووە وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی دەرکرد بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەم قوتابی سوودمەند بوون ئێمە چەندین پەیامی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆمان ئاڕاستەی بەڕێزت کرد بەڵام تائێستا وەڵام نەبووە بەھیوای ئەوەی ئەم پەیامە بگاتە بەڕێزت و وەڵاممان بدەیتەوە.

لەگەڵ ڕێزدا

نوێنەرایەتی قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان

١٤.١١.٢٠١٥

خۆپیشاندانی سبەینێ دوادەخەین

بۆ:ڕای گشتی کوردستان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن

دوای ئەوەی ئیمڕۆ بۆ جارێکی تر بەیاننامەیەکمان بڵاوکردەوە بەوەی سبەینێ لەبەردەم پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندان دەکەینەوە لەچەندین شوێنەوە پەیوەندییان پێوەکردین و بەڵێنیان پێداین،

بەدواداچوونی جدی بکەن بۆ داواکارییەکەمان و پێیان ڕاگەیاندین داواکاریەکەتان زۆر ڕەوایە و ئێمە پشتگیریتان دەکەین لەوانە کەسێکی دڵسۆز کەوتە پەیوەندی لەگەڵمان لەدیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان کەئەو بەھەموو شێوەیەک پشتگیریمان دەکات و پێی ڕاگەیاندین کە بارودۆخی ھەرێمی کوردستان لەپێش چاوبگرن و دڵنیایی کردینەوە کەپشتگیریمان دەکات

بەوەی ئیمرۆ پەیوەندی بەخودی وەزیر کراوە کەئەبێت ھەرچی زووتر ئەم داواکارییەمان جێبەجێ بکرێت لەبەرئەوە ئێمە ئەو خۆپیشاندانەی کە بڕیاربوو سبەی لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی ئەنجامی بدەین دوای دەخەین بۆ کاتێکی تر

لەگەڵ داوای لێبوردن لەگشت لایەک

نوێنەرایەتی قوتابیان و خوێندکارانی کوردستان

١١.١١.٢٠١٥

سبەی خۆپیشاندان دەست پێدەکەینەوە

بۆ:ڕای گشتی کوردستان

دوای بڵاوکردنەوەی چەندین یاداشتنامە و ئاڕاستەکردنی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و گەیشتنی بەشێوەی ڕاستەوخۆ بەڵام تائێستا وەڵامێکی ئەرێنیمان دەست نەکەوت لەبەرئەوە ئێمە وەک نوێنەرایەتی قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان بڕیارماندا بەوەی سبەی جارێکی تر لەبەردەم پارێزگای سلێمانی چونکە تائێستا وەزارەتی خوێندنی باڵا دوو بڕیاری دەرکردووە کە ژمارەیەکی زۆر کەم لەقوتابیان و خوێندکاران لێی سوودمەند بوونە،

بڕیاری یەکەم پێدانی دە نمرە کە لەزۆربەی زانکۆکان جێبەجێنەکرا

بڕیاری دووەم کارئاسانی کردن بۆ ئەو خوێندکارانەی لە دوو وانە کەوتوون لەدوو قۆناغی جیاوازی خوێندن

بەڵام داواکاری سەرەکی ئێمە ئەوەیە کە بڕیارێک دەربچێت لەبەرژەوەندی گشتی دا کە ھەر قوتابی و خوێندکارێک لە قۆناغێکی زانکۆ لەدوو وانە کەوتبێت بە دەرچوو ئەژمار بکرێت چونکە وەک پێشتریش باسمان کردووە ئەگەر پاساوی بەغدا بۆ دەرکردنی بڕیارێکی گرینگ کە ئەوپەڕی کارئاسانی ئەکات بۆ خوێندکاران و قوتابیان لەبەرئەوە ئێمە سبەی لەبەردەم پارێزگای سلێمانی دەست دەکەینەوە بەخۆپیشاندان بەمەبەستی جێبەجێکردنی داواکاریەکەمان کە بریتیە لەزیادکردنی عبور بۆ دوو وانە لەتێکڕای زانکۆکانی کوردستان،

نوێنەرایەتی قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان

١١-١١-٢٠١٥

بەیاننامەی قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان

بۆ:سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان

ئێمە وەک ٤٥٠٠ خوێندکادکار و قوتابی لەتێکڕای زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان داواکارین لەسەرۆک وەزیران و جێگرەکەی بێنە سەر خەت بەمەبەستی جێبەجێکردنی داواکاری ئێمە کە بریتیە لەزیادکردنی وانەی عبور بۆ ٢ وانە چونکە لەبەغدا بارودۆخ ئەوەندەش خراپ نیە بەڵام بڕیارێک دەرچووە کە ھەزاران خوێندکار لەزانکۆکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق سوودمەندبوونە لێی لەبەرئەوە ئێمەش داواکارین لەبەڕێزتان ڕۆڵی خۆتان بخەنە گەڕ بەمەبەستی فشارخستنە سەر وەزارەتی خوێندنی باڵا بەمەبەستی زیادکردنی وانەی عبور چونکە ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی دەرکرد بەڵام تەنیا ژمارەیەکی کەم سوودی لێ وەرگرتووە.

لەبەرئەوە ئێمە وەک نوێنەرایەتی خوێندکاران و قوتابیان بەڕێزتان ئاگاداردەکەینەوە کەباری دەرونی خوێندکاران لەوپەڕی خراپیدایە بۆیە بەدەرکردنی بڕیارێکی لەم چەشنە بەزیادکردنی عبور بۆ دوو وانە قەیرانێک چارەسەر دەکەن کەھیچی کەمتر نیە لەقەیرانەکانی تر کەلەھەرێمی کوردستان بوونی ھەیە.

چاوەروانی وەڵامێکی ئەرێنین

نوێنەرایەتی قوتابیان و خوێندکاران

٦.١١.٢٠١٥

ئیمرۆ جارێکی تر قوتابی و خوێندکارانی زانکۆ بەمەبەستی جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دوای ئەوەی سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد بەمەبەستی گەیاندنی داواکانیان بەنوسینگەی سەرۆک وەزیران دوای ئەوە لەبەردەم زانکۆ ڕێگای سەرەکی سلێمانی تاسڵوجەیان گرت قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆ داوا دەکەن بڕیاری عبور بکرێتە دوو وانە بۆ ئەوەی زۆرترین کەس سوودی لێ وەربگرێت

مافەکانی شوێنی کاری خۆت لە ئاڵمانیا بناسە

Kenne_deine_RechtekurdischA4Kenne_deine_RechteFarsiA4Kenne_deine_RechtearabischA4 Kenne_deine_RechteenglischA4Kenne_deine_RechtedeutschA4  Kenne_deine_RechtefranzoesischA4  Kenne_deine_RechtespanischA4

بەڵێ بۆ خۆبەڕێوەبەرایەتیی گەلیی .. بەڵێ بۆ دێمۆکراتی ڕاستەوخۆ

بەڵێ بۆ خۆبەڕێوەبەرایەتیی گەلیی
بەڵێ بۆ دێمۆکراتی ڕاستەوخۆ

ئێمە ئەنارکیستەکان هاوپشتی تەواو لە خۆبەڕێوەبەریی گەل دەکەین، بەڵام بە هەمان ئامادەیی دژایەتی جەنگ و هەڵمەتی چەکدارانە و لەشکریی دەکەین، چونکە لەو جەنگەدا هەر دەوڵەت و میلیشیاکان سەرکەوتوو دەبن و هێزی جەماوەر و بەرەنگاریی کۆمەڵایەتیی تێکشکاودەبێ و دەبێتە هۆی نائومیدییەکی درێژماوە.

ڕاگەیاندنی خۆبەڕێوەبەریی گەل [خۆسەریی گەل] لە بەرانبەر دەسەڵاتداریی دەوڵەتی تورکیە، هەنگاوێکی پۆزەتیڤ و شۆرشگێڕانەیە و پشتیوانیکردنی ئەرکی سەرشانی هەموو ئازادیخوازێکە، بەڵام ڕاگەیاندنی ئەو خۆسەرییە بە هەڵمەتی چەکدارانەی هێزی سەربازیی، هەڵەیەکی کوشندەیە و پێویستە هێزی کۆمەڵایەتی گەل جێگەی بگرێتەوە و بوارنەدرێت جەنگی چەکداریی جێگەی ویستی کۆمەلایەتیی و خۆڕێکخستن و خۆبەڕێوەبەریی جەماوەریی چین و توێژە نەدار و بێدەسەلاتەکان بگرێتەوە.

سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان
١٧ی ئۆگوستی ٢٠١٥

نا بۆ جەنگ … نه به جنگ … لا للحرب … Na bo Ceng

نا بۆ جەنگ و میلیتاریزم

نا بۆ ناسیونالیزم و شۆڤێنیزم

نا بۆ میلیشیا و حکومەت

نا بۆ دەوڵەت و سەروەریی چینایەتی

بەڵێ بۆ ھاوپشتی دژە-نەتەوەیی

بژی ئازادی ، بژی ئانارکی

سەکۆی ئەنارکیستانی کورستان


نه به جنگ، نه به میلیتاریسم

نه به ناسیونالیسم و نه به شوینیسم

نه به شبه نظامی گری و حکومت

نه به دولت و نه بە سروری طبقاتی

بله برای همبستگی آنتی-ناسیونالیستی
زنده باد آزادی ، زنده باد آنارشی

فوروم آنارشیست‌های کردستان


لا للحرب و العسکرتاریة

لا للقومیة و الشوفینیة

لا للمیلیشیات و الحکومة

لا للدولة و السیادة الطبقیة

نعم لتضامن ضد-القومیة

تحیا الحریة

تحیا الأنارکیة

المنتدی الأنارکیین کردستان


Na bo Ceng û Mîlîtarîzm

Na bo Nasîwnalîzm û Şovênîzm

Na bo MîlîŞya û Hikumet

Na bo Dewllet û Serwerîy çînayetî

Bellê bo Hawpiştî Dje-neteweyî

Bjî AZADî

Bjî ANARCHY

Forumî Enarshistanî Kurdistan