ئەرشیفەکانى هاوپۆل: گشتی

بەرەو خۆبەڕێوەبەریی

berew Xobereeweberi

berew Xoreekxstni jemaweri

na bo Hizbayety

na bo tundutiji

anarshi wata azadi ١

کوژرانی فەلەستییەکان و بێ دەنگی ئێسلامییەکان

Zaher Baher

11/05/2021

ئەوە نزیکەی 3 هەفتەیە کە فەلەستینییەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری ئۆرشەلیم لە لایەن پۆلیسی ئیسرائیلییەوە برینداردەکرێن لەبەر ئەوەی کە رازی نابن کە لە خانووکانیان دەرکرێن و هەندێك ماڵی جولەکەی تێبخرێت.  لەم ماوەیەدا زیاتر لە 300 کەس بریندارکراون  کە هەندێکیان مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.

لە دوێنێوە بە هۆی قازیفەکانی ڕێکخراوی حەماساوە قوربانیانی فەلسەستینییەکان لە سەر دەستی دەوڵەتی دڕندەی ئیسرائیل-دا زیادی کردوە.   هەر دوێنی زیاتر لە 24 کەس کوژراون کە 7 کەسیان هی یەک خێزانن و سیانیش لە کوژراوەکان منداڵی هەمان خێزانن.  بە گوێرەی هەواڵی  بی بی سی لەو 24 کەسە 7 کەسیان منداڵن .

لەگەڵ ئەم هەموو کوشتن و بڕین و زوڵم زۆرەدا ئیسلامییەکان لە کوردستان و لە ئەوروپا و لە ئەمریکا بێ دەنگن و فزەیان لە خۆیان بڕیوە ،  ئەردۆگان جار و بار بۆڵە بۆڵێك دەکات ئەویش هەر بۆ ڕیکۆرکردنی هەڵوێست.   ئەوە هیچ پاکستانی و صۆماڵییەکانی بریتانیا کە هەر یەکەیان بستێك ڕیشیان درێژە و بە کڵاوێکی ئەفغانی و کراس و دەرپێیەکی سپی هاودامان بەم شەقانەدا دێن و دەچن کەچی جوکەیان لێوە نایەت .

هەرچیش ئیسلامییەکانی کوردستان و سەلەفی و کۆمەڵ و یەکگرتوو و ئیخوان هەن هەیە ئەوانیش مێشێك میوانیان نییە ، بەڵام ئەگەر ئەوە هێڕشێکی دیکەی ئەردۆگان بوایە بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان یا خود باکور، یا  بۆ سەر قەندیل ، ئێستا بە برقییە و پەیام و تەلفون بۆ ئەردۆگان و دەستخۆشی لیکردنی، دونیایان پڕ کردبوو ، نوێژی هەینی و کاتەکانی دیکە پارانەوە بوو بۆ سەرکەوتنی ئەرۆدۆگان ، ئەوە هیچ عەلی قەرەداخی و سەید ئەحمەد بە هەڵەداوان دەگەیشتنە لای ئەردۆگان بۆ تازە کردنەوەی بەیعەتیان.

دوو هەڵوێست :

یەکەم : لە لایەن هەندێك لە کوردەکانەوە کە زۆر کەیفیان بەو مەجزەرەیە دێت و بە ڕەوای دەبینن.  دەی با ئەو کەسانە خۆیان بخەنە ناو جوتێ پێڵاوی کەرکوک –ییەکەوە کە بە زۆر ماڵەکەی لێزەوتدەکرا و خێزانێکی عەرەب لە سەردەمی صەدام-دا دەەهێنرا و دەخرایە ناوییەوە.

دووەم: ئەمەریکا و ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان هەموو هەوڵ و پەروشیان داواکردنە لە ئیسرائیل: دان بەخۆیا بگرێت، با بەو دەرەجەیە نەبێت و بەرگریکردنەکەی لە خۆی، سنورداربێت ، با هەردوولایان ئاگربەستی بکەن .

ئاگربەستیی؟؟!!! لە نێوانی سێیەم دەوڵەتی دونیا لە ڕوی پێشکوتنی چەك و تەکنەلۆجیای سەربازی و سیخوڕی لە بەرانبەر قازیفەیەکدا کە جارێك سەر دەکات و جارێك کورت و جارێکیش هەر بە ئاسمانەوە دەتەقێتەوە .

بەڵێ ئاگربەستی لە نێوانی دارولاسیك بەدەستان و بەرد هاوێژان لەگەڵ تەنك باشترین چەکی تەقەمەنی .  ئاگربەستیی لە نیوانی نەك هەر ئیسرائیل بەڵکو لە نێوانی ناتۆ و ئەوروپا و زۆرێك لە ولاتانی دیکە بە وڵاتانی عەرەبیشەوە لەتەك نەتەوەیەکدا کە تاکە دۆستێکیان نییە و هەمو پشت و پەنایەکیان ڕێکخراوە تیرۆریستەکانە کە ئەوانیش قوڕەکەیان بۆ خەستتر دەکەنەوە.  

پرۆتێستەکانی کۆڵۆمبیا چڕتر و بەهێزتر بووە

11/05/2021

لە ڕۆژی 28/04 وە تاکو ئێستا پرۆتێستەکانی کۆلۆمبیا بەردەواومە، ژمارەی کوژراوان هەتا دوێنێ گەیشتە 47 کەس . ئەوەی کە ڕوداوی نوێیە لەو پرۆتێستانەدا:

یەکەم : پۆلیس بە جلی مەدەنییەوە دەچێتە ناو خۆپیشاندەران و ناڕەزییەکانەوە بۆ تیرۆرکردنی کەسە چالاکەکان.

دووەم : سەرۆکی کۆڵۆمبیا بڕیاری دا کە سوپا و پۆلیسی زیاتر بنێرێتە سەر شەقامەکان بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران و ناڕەزاییکەران.

سێیەم : لە دوو لاوە هەواڵەکان ئەوەیان بەیان کرد کە پۆلیس کەوتونەتە بەرانبەر بە یەك تا ڕادەی تەقەکردن لە یەك .

تایبەتمەندیی ناڕەزاییەکانی خەڵکی لەوێ:

ئەوەی کە هیوایەك دەدات بە بزوتنەوەی خەڵکی لەوێ ئەوەیە کە لە ڕۆژی 28/04 وە کرێکاران دەستیان کرد بە مانگرتنی گشتی و لە شانی خۆپیشاندەرانەوە دەڕۆن دەست لە ناو دەست دژ بە زوڵم و زۆر و هەژاریی و نایەکسانی کۆمەڵایەتیین لەوێ.   ئێمە ئەم دیارەدەیەمان لەم 20 ساڵەی دوایدا بە دەگمەن بینیوە.  بۆ نموونە لە فەرەنسا پەسەك زەردەکان بۆ ماوەی نزیکەی 3 ساڵە لە خۆپیشاندانا بەڵام تا ئەم چرکەیە تاکە بەشێکی پیشەسازیی ، کرێکارەکانی  بۆ تاکە چرکەیەك نەك مانیان نەگرتووە بەڵکو کاریشیان نەوەستاندوە.  لە چیلی ، لە بریتانیا ، لە ئەمەریکا ، لە هۆنگکۆنگ … و هەندێك وڵاتی هەمان شێوە بوو .  لە عێراقدا چەند جارێك کرێکارانی بەشی نەوت هاپشتی خۆیان بە مانگرتن بۆ خۆپیشاندەران لە بەغداد نیشاندا.

بێ گومان پاڵپشتی کرێکاران نەك هەر زۆر گرنگە بەڵکو بە بێ بەشداری ئەوان یا شەڕەکە دەدۆڕێت یاخود دەسکەوتێکی ئاوای نابێت .  پرسیارەکە ئەوەیە :  بۆچی کرێکاران لە وڵاتانی پیشەسازی پێشکەوتوودا ڕؤڵیکی ئاوایان نییە لە هاوپشتی  و یارمەتی خەباتی ئەوانەی کە لە خودی کرێکاران بارودۆخی ژیانیان زۆر زۆر خراپترە؟

کۆڵۆمبیا تایبەتمەندییەکی دیکەشی هەیە وەکو کوردستان ، عێراق و فەلەستین و ئیسرائیل کە بۆ چەند دەیەیەکە لە شەردایە ، ئەو وڵاتانە لە سای شەڕی نەگریسی  ناوخۆ و داگیرکردندا چەندەها نەوەیان پەروەردە کرد و بەلام نەوەکانیش هەمان بارودۆخی باوك و باپیرانیان بەڕێکرد. 

پرۆتیستی لەندەن و بەرلین

25/04/2021

دوێنێ شەمە ، 24/04 ، لە لەنددن پرۆتێستێکی گەورە کە زیاتر لە 12 هەزار کەس بەشدارییان کرد، دژ بە لۆکداون، کرا.   دروشمی خۆپیشاندەران : ” پەساپۆرتی پێکوتە = بە کۆمەڵی جووت لێڤڵ ، جووت ئاست” ” شانس بدەن بە هەڵامەت” بەڵگەت ناوێت بۆ زانینی ڕاستیی”

پاش ئەوەی کە پۆلیس هێڕشی کردە سەر خۆپیشاندەران 8 پۆلیس بریندار بوون و 5 خۆپیشاندەریش دەسبەسەر کران.

لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی 4شەمە ، 21/04 ، لە بەرلین-ی ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی زۆر گەورە بوو دژ بە لۆکداون و یاسای قەدەخەکردنی هاتووچۆی شەوانە لە کاتژمێری 10 شەوەوە بۆ 5 بەیانی هەرەوها هۆکاری تر بۆ نەکردنی کاری پێویست دژ بە پەتاکە و نەدانی زۆری پێکوتە لە خەڵك . 

دروشمی خۆپیشاندەران  ” ئاشتی ئازادیی نابۆدیکتاتۆرییەت” بوو، لە بەرانبەر 2200 پۆلیسدا. لە خۆپیشاندانەکەدا 150 کەس دەسگیرکران.

لە لایەکی دیکەوە 16 هەرێم / دەڤەر لە ئەڵمانیا ڕەتی بریارەکەی مێرکڵ دەکەنەوە لە جێ بەجێکردنی قەدەخەی هاتووچۆی شەوانە، بۆئەمەش بە پەلە یاسادانەران کۆبوونەوە و ئەو بریارەیان بە هێنانی دەنگی 342 دەنگ و دژ بە بڕیارەکە 250 و 64 یش بێ دەنگدان ، بریارەکە بوو بە یاسا تاکو ناچاری ئیدارە لۆکاڵییەکان بکەن کە بڕیاری قەدەخەی هاتووچۆ بسەپێنن.

کرێکاران و کارمەندانی پۆست ئۆفیس کەیسەکەیان بردەوە:

24/04/2021

لە نێوانی ساڵانی 2000 بۆ 2014 نزیکەی 500 کرێکار و کارمەندی هەندێك لە پۆست ئۆفیسەکان بەوە تاوانبارکراون کە پارەیان دزیووە ، یاخود فێڵ و گەندەڵییان کردەوە لە پارەدا بەوەی کە بڕێکی زۆری پارە لەو سەردەمەدا دیارنەماوە.

لەو کرێکار و کارمەندانانە 42 کەسیان دران بە داداگاو بەندیی جیا جیایان بۆ برایەوە ، لەوانە 3 کەسیان مردن و تەنها 39 ماونەتەوە.

ئەم کرێکارانە هەر لە سەرەتاوە نکوڵی ئەوەیان کردووە کە نەمانی پارەکە پەیوەندی بە ئەمانەوە نییە و نەبووە ، بەڵام ئیداری پۆست ئۆفیس و سەرۆکی ئەو کاتەی  وێڕای کە دەیانزانی گرفتی سیئستەمی ئای تیی- یان هەیە ، بەڵام هەر سوور بوون لەسە قسەی خۆیان بێ هەبوونی بەڵگەی تەواو مەحکەمەش بڕیاری تاوانبارکردنی ئەم 42 کەسەیان دا.

بەشێك لەمانە بەهۆی ئەو  تاوانەی کە نرا بەسەریانا ناویان کەوتە لیستی ڕەشەوە لە هیچ شوێةێك کاریان دەستنەدەکەوت، هەندێكیان خانوو و ماڵ و منداڵ و مێرد و ژنیان لەدەستچوو ، وەکو خۆیان دەڵێن ژیانیان تیاجوو . 

ئەمە ماوەیەکە ئیسئنافیان کردۆتەوە و پارێزەر بۆیان تێکەوت دواتر توانییان کە بیسەلمێنن ئەو پارەیەی کە دیارنەماوە، گرفتی سیستەمی ئای تیی پۆست ئۆفیسەوە بووە دوێنی، 23/04  دادگا بڕیاری دا کە ئەوانە بێ تاوانبوون و مافی قەرەبووکردنەوەشیان هەیە.    ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورە بوو بۆ ئەوان و گەورەترین تێشکان و ئابرووچونی  سیستەمی دادگا و دادگاییکردنی  بریتانی بوو لە ماوەی ئەم 20 ساڵەدا . 

حیزب ، ئازادییخوازیی و ئازادیخوازان

زاهیر باهیر

03/04/20221

ئەزیزم بە من مەڵێ حیزبی ئازادییخوار هەیە ، ئەندامانی حیزب ئازادیخوازن.  حیزب لە قاڵبت دەدات، خۆبوونت لێدەسەنێتەوە، دید و تێڕوانینی خۆتت لێزەوت دەکات، دۆست  دووژمنەکانی ئەو دۆست و دووژمنی تۆن، دەبێت بە چاویلکەکەی ئەوەوە هەموو شت ببینیت.. ئەوێك کە خۆی ئازاد نەبێت چۆن دەکرێت و دەتوانێت داوای ئازادیی بۆ من بکات .. لێمگەڕێ با زامەکانم قوڵتر و بە ئازارتر نەبن…دەستی لێمەدە با خراپتر نەبێت.  مێژوی ئازادیخوازیی لە پێکهاتە و لاشە و مێشکی حیزبایەتیکردن و  خودی حیزبدا ونە، حیزب دەسەڵاتی دەوێت و دەسەڵاتخوازە . ئایا دەکرێت دەسەڵاتخوازان ئازادییان بۆ خەڵکی بوێت؟ کاتێك کە حیزب و ئەندامانی ئازاد نین ئایا دەکرێت بڵێت من، ئێمە،  ئازادیی بۆ ئێوە دابیندەکەین، ئازادییمان دەوێت؟ ،  بوونی حیزب ژینگەی ئازادیی وێراندەکات ، ئەوەشی کە هەبێت نایهێڵێت … مێژوی سەراپای حیزبەکان لە سەراپای دونیادا ئاوامان پێدەڵێن… حیزب تەڵەیە ، تەپکەیە، دێوجامەیە … نابێت پێوەی بیت ، خەڵکانی هۆشیار هەمیشە خۆیانی لێبەدوور دەگرن … حیزب پیلانگێڕە تۆش کە ئەندامیت و سیاسەتەکەی بەڕێدەکەیت ، جگە لە هەندێك ڕەخنەی شەرمننانە ، چی ترت بۆ دەکرێت؟ ئایا ئەمەش بەشداریکرن لەو تاوانەدا، نییە؟