هەژێن
سەرنجداندنێکی ڕەخنەیی له پەرتووکۆکەی “نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی/ بەشی بیستوسێیهم
شه‌شه‌م: له سایه‌ی خۆلاوازکردنی ستراتیژیه‌ته‌وه بۆ سیاسه‌تی گه‌شه‌سه‌ندن و به‌ره‌وپێشچوونی ستراتیژی
چاکردنه‌وه‌ی تێڕوانینی هه‌ڵه بۆ مه‌سه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن له کوردستاندا ل٨٠
له سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا و له‌م سه‌رده‌مه‌ی خێرایی جیهانگیری و ڕمانی سنوورە ناسیونالیستییەکانی بۆرجوایدا ئیتر شتێك نییه و نامێنێته‌وه، که نێوی ستراتێژی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بێت. وه‌ك ده‌زانین ئه‌وه‌ی به‌نێوی نه‌ته‌وه‌وه پاگه‌نده‌ی ئه‌و ستراتیجه‌ی له سه‌ده‌ی هەژدە و نۆزده و بیستدا کردووه، ته‌نیا بۆرجوازی دەسەڵاتخواز و پاوانگەر بووه. چونکە تەنیا ناسیونالیزم وه‌ك ئایدیۆلۆجیایه‌ك ده‌یتوانی خزمه‌ت به جێگیرکردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رتاپاگیری بۆرجوازی له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاته هه‌رێمییه‌کان یا داگیرگهراندا بکات، ئیتر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دواتر له‌ژێر نێوی دیکتاتۆری پڕۆلیتاریادا بووبێت یا له‌ژێر نێوی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی و دێمۆکراسی پارله‌مانیدا بووبێت، هیچ لە دەوڵەتگەرایی ناسیونالیزم و چەپاوڵگەریی و مشەخۆریی بۆرجوازی سەروەر لە ژێر دێوجامەی نەتەوەییدا ناگۆڕێت. ئەگەر چی یەك دوو سەدە ئەفسانەی نەتەوەییبوونی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی تاکی کۆمەڵگە برەوی هەبوو، له‌ته‌ك توانه‌وه‌ی بلۆکی بۆلشهڤیکیدا جه‌مسه‌ری بازارئازاد باشتر و زیاتر بواری به‌زاندنی سنووره‌کانی بۆ ده‌ڕه‌خسێت و کۆمپانیا و بانك و له‌شکره جیهانگرهکانی ئه‌م سه‌ر تا ئه‌و سه‌ری دونیا ده‌که‌ونه ته‌راتێن و بیری سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی و ئابووری نه‌ته‌وه‌یی و بانکی نیشتمانی (دەوڵەتی) ده‌چنه مۆزه‌خانه‌ی قۆناخێکی به‌سه‌رچووی سه‌رمایه‌دارییه‌وه.
هه‌ر بۆیه قسه‌کردن له ستراتیجی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێته هه‌وڵی گیانبه‌به‌رداکردنه‌وه‌ی خه‌ونه نه‌ته‌وه‌ییه مۆمیاکراوه‌کان و چیتر ده‌سه‌ڵاته ناوچه‌ییه‌کان پێویستیان به پاگه‌نده‌ی له‌و جۆره نییه و له به‌رامبه‌ردا تەنیا هه‌وڵی ئاراییشکردنی ڕوخساری دزێوی بانك و کۆمپانیا جیهانلوشه‌کان ده‌ده‌ن، که نووسه‌ران له‌م سه‌ر تا ئه‌و سه‌ری نووسینه‌که‌یان بۆ ته‌نیا جارێکیش نه‌یانوێراوه خۆیان له قه‌ره‌ی وه‌ها بابه‌تێکی تابوو بده‌ن. به‌ڵکو بۆ ڕاکێشانی ده‌نگی تاکی خۆشباوه‌ڕ به سندوقه‌کانی ده‌نگدان بۆ لیستێك، هه‌وڵی وڕێنهکردنهوهی ئه‌فسانه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده ده‌ده‌ن. ئه‌وان ده‌زانن له سایه‌ی جیهانگیری بازائازادهکهی نیئۆلیبراڵیزمدا ته‌نیا یه‌ك ستراتیج ده‌توانێت له‌ته‌ك داگیرکاری مۆدێرن هه‌ڵبکات، ئه‌ویش ستراتیجی ناوه‌نده جیهانییه چەپاوڵگەرەکانه و به‌س. ئیتر قسه‌کردن له ستراتیجی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی سه‌ربه‌خۆ، بووه‌ته خه‌ونی ئه‌و کیژه مناڵانه‌ی که له‌ژێر کارایی باوکسالاری‌دا پێیانوابوو به له‌توانادابوونی ماچکردنی ئانیشکی خۆیان یا گرتنی په‌لکه‌زێڕینه، ده‌بنه کوڕ. زیاتر بخوێنەرەوە چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراجیدیایەك بۆ سبەی/٢٣


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.