ئەرشیفەکانى هاوپۆل: كوردی – Kurdi

بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان

ئەنارکیزم، پەرتووکخانەی کوردی و سەرچاوەی ڕەخنەگرانی

ئەنارکیزم، پەرتووکخانەی کوردی و سەرچاوەی ڕەخنەگرانی

بحران ساختار سلطە در تاریخ معاصر، جنبشهای افقی و آنارشیک

بحران ساختار سلطە در تاریخ معاصر، جنبشهای افقی و آنارشیک

البحث عن مجتمع المستقبل

البحث عن مجتمع المستقبل

الافکار المحوریة للتحرریة

الافکار المحوریة للتحرریة

پرسیار و وەلامی بەردەوام لەمەڕ ئەنارکیزم

An Anarchist FAQ in Kurdish

ئەم کارە پێشکەش بە ملیۆنان ئەنارکیست، زیندووان و مردووان، ئەوانەی هەوڵیان داوە و هەوڵدەدەن دونیایەکی باشتر دەسەبەر بکەن. بۆ یەکەم جار لە یادی شۆڕشی 1936ی ئیسپانیا و دلاوەرییەکانی بزاڤی ئەنارکیستی ئیسپانیادا بە فەرمی پرسیار و وەڵامی (An Anarchist FAQ) لە 19ی جولای 1996دا بڵاوکرایەوە. هیوادارین ئەم کارەی ئێمە کۆمەك بە گۆڕینی جیهان بە شوێنێکی ئازاد، بکات .

ئەم ئەنارکیستانەی خوارەوە کە خۆیان ڕاگەیاندووە (بە زۆری) لێپرسراوەتی ئەم پرسیار و وەڵامەیان لە ئەستۆ گرتووە.

Iain McKay (بەشداری سەرەکی و سەرنووسەر)، Gary Elkin ، Dave Neal ، Ed Boraas

سوپاسگوزاری ئەمانەی خوارەوەین بۆ بەشداری و سەرنجدانیان Andrew Flood ، Mike Ballard ، Francois Coquet ، Jamal Hannah ، Mike Huben ، Greg Alt ، Chuck Munson ، auline McCormack ، Nestor McNab ، Kevin Carson ، Shawn Wilbur ، Nicholas Evans ،

هەروەها سوپاسی هاوڕێیانمان لە (the anarchy)، (oneunion) و (organise!) دەکەین

“An Anarchist FAQ”, Version 14.*

Copyright (C) 1995-2010 The Anarchist FAQ Editorial Collective:

مۆڵەتی کۆپی و بڵاوکردنەوە و دەستکاریکردنی ئەم بەڵگەنامەیە بەپێی مەرجەکانی مۆڵەتنامەی (GNU)ی بەڵگەنامە ئازادەکان، دراوە، ڤێرژنی 1.1 و ڤێرژنەکانی دواتری لەلایەن دەزگەی نەرمەکاڵای ئازاد و مەرجە گشتییەکانی (GNU)یەوە بڵاوکراتەوە، ڤێرژنی 2.0 و ڤێرژنەکانی دواتر لەلایەن دەزگەی نەرمەکاڵای ئازادوەوە بڵاوکراتەوە.

بۆ زانیاری زیاتر سەیری پەڕەی مۆڵەتنامەکان (http://www.gnu.org/ ) بکەن.

پێشه‌کی

به‌شی Aئه‌نارکیزم چییه‌؟

به‌شی Bبۆچی ئه‌نارکیسته‌کان دژی سیستمی هه‌نووکه‌یین؟

به‌شی C – ئه‌فسانه‌کانی ئابووری سه‌رمایه‌داری چین؟

به‌شی D – ده‌وڵه‌تگه‌رایی و سه‌رمایه‌داری چۆن کارایی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ داده‌نێن؟

به‌شی E – به‌ باوه‌ڕی ئه‌نارکیستان هۆکاری گرفته‌ ئیکۆلۆگییه‌کان چین؟

به‌شی F – ئایا ئه‌نارکۆ“-کاپیتالیزم جۆرێکه‌ له‌ ئه‌نارکیزم؟

به‌شی G – ئایا ئه‌نارکیزمی تاکگه‌را، سه‌رمایه‌دارانه‌یه‌؟

به‌شیH – بۆچی ئه‌نارکیستان دژی سۆشیالیزمی ده‌وڵه‌تین؟

به‌شی I – کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌نارکیستی چۆنه‌؟

به‌شی J – کاری ئه‌نارکیستەکان چیە؟

پاشکۆیئه‌نارکیزم و ئه‌نارکۆ“-کاپیتالیزم

پاشکۆی سیمبوله‌کانی ئه‌نارکیزم

پاشکۆی ئه‌نارکیزم و مارکسیزم

پاشکۆیشۆڕشی ڕوسی


لیستی سه‌رچاوه‌کان

  • خوێنەرانی هێژا، تا ئێستا ئەم بەشانە (A, A.1, A.1.1, A.1.2, A.1.3, A.1.4, A.1.5, A.2, D.2, D.2.1, D.2.2, J.2, J.2.1, J.2.2, J.2.3, J.2.4, J.2.5, J.2.6, J.2.7, J.2.8, J.2.9, J.2.10) وەرگێڕدراونەتە سەر کوردی. وەرگێڕانی بەشەکانی تری لە گرەوی دەستبەکاربوونی هاوڕێیان و خوێنەرانی بەدەربەستدایە.

ڕۆژی یەکی ئایار جەژنە؟!

ڕۆژی یەکی ئایار جەژنە؟!

بێگومان نەخێر!!!!!

ئەدی شایی و لۆغانی سۆشیالدێمۆکراتەکان و چەپەکان و یەکێتییە زەردەکان لەپای چییە؟؟؟؟؟

ئەی کێ یەکی ئایاری کرد بە جەژن و چۆن بوو بە ڕۆژی مەینووشین و سەیران و ڕۆژی نەتەوەیی و ترۆهاتی دیکە؟؟؟؟؟؟

 ئەگەر لەوە بگوزەرێین، کە خەبات و مانگرتنەکانی پێش و پاشی یەکی ئایاری 1886 لە باڵی شۆڕشگێڕانەی بزاڤی سۆشیالیستی (ئەنارکیستی)یەوە کاراییان وەرگرتبوو، ئەوا دیسانەوە دەبینین، بە دریژایی مێژووی 125 ساڵەی پاش ئەو ڕووداوە، هەردەم باڵە ڕیفۆرمیست و دەسەلاتخوازەکانی ناو بزاڤی سۆشیالیستی، هەردەم خەریکی بە جەژن کردن و خاڵیکردنەوەی ئەم یاداوەرییە شۆرشگێرانەیە بوون لە پەیام و ئامانجە سەرەکییەکانی، کە کەمکردنەوەی ماوەی کار و گێرانەوەی ساتە دزرا و تاڵانکراوەکانی ژیان بۆ کرێکاران و سەندنەوە و لە چنگدەرکێشانی یەك لە دوای یەکی ماف و ئازادییەکانی بندەستانی کۆمەڵگە بوو، لە سەروەران و دواجار بەرپاکردنی بەهەشتی خوازراوی مرۆڤەکان بوو لەسەر زەوی و ڕزگارکردنی چەوساوان بوو لە خەونی بەهەشتی ئاسمانەکان..

جەژنی چی؟

ئەگەر 125 ساڵ لەمەوبەر خەبات بۆ هەشت کاتژێر ڕۆژانەکار، دروشم و ئامانجێکی شۆڕشگێڕانە بووبێت، ئەوا لە ئەمڕۆدا کە تەکنۆلۆجیا خێرایی کاری بە ڕادەی سەدان جار بردووەتە سەر و لەولاشەوە هەژماری دانیشتووانی سەر گۆی زەوی چەند ملیارد زیادی کردووە و ئەم دووانە چ بە جێگرتنەوەی هەزاران کرێکار لەلایەن ئامێریکەوە و چ بە زیادبوونی سەرژـیری مرۆڤ و دەستنەکەوتنی کار و داگرتنی توانای دەستراگەیشتن بە سەرچاوەکانی ژیان و بەردەوامی، ئەو داخوازییە و جەژنگرتنیان گۆڕیوە بە کارێکی کۆنەپارێزانە و دەچێتە خانەی خزمەتکردن بە تەمەندرێژی سەرمایەداری. هەر لەم پەیوەندەدا کەم نین ئەوانەی کە بە بەراوردی خێراتربوونی بەرهەمهێنان و زۆربوونی هەژماری مرۆڤ و تێکەڵبوونی جیهانی کۆمەڵگەکان، ئەوەیان سەلماندووە، کە نەك دروشمی 30 کاتژێری لە هەفتەیەکدا لەبارە، بەڵکو تەنانەت ڕۆژانە 3 کاتژیر لەلایەن کەسانی تەندروست و سەروو 18 ساڵی ئامادە بۆ کار و داگرتنی سالی خانەنشینی بۆ خوار 60 ساڵی، توانای دابینکردنی ژیانێکی مرۆیی تێروتەسەلتر و گونجاوتر (لە چاو ئەوەی ئێستا هەیە) بۆ مرۆڤەکان هەیە، هەڵبەتە لە سایەی سیستەمی قازانجپەرستیدا نا، بەڵکو لە کۆمەڵگەیەکدا کە ڕێز و خۆشگزەرانی و تەندروستی و کامەرانی مرۆڤ ناوەندی گەردوون بێت.

ئەی چارە؟

لە بەرامبەر ئەو باڵانەدا، کە ڕۆژی یەکی ئایاریان کردووە بە هەلی سەرمایەگوزاری پارتایەتی و ڕۆژی جەژنگێران و مەینۆشین و لە باشترین باریدا تەمەڵ مانەوە لە ماڵ، پێویستە:

  • کۆڕ و کۆمەڵە جەماوەرییە سەربەخۆکانی خۆمان بەرپا بکەین..

  • لەو جێیانەدا کە یەکی ئایار پشوو نییە، مانگرتن و نەچوونە سەر کار..

  • بایکۆتی قسە و وانە ڕیفۆرمیستییەکانی پارتەکان و سەندیکا و یەکێتییە زەردەکانی سەربە دەسەڵات و بەکاربردنی بڵنگۆکان بۆ بیروراگۆڕینەوە و پیشنیارکردنی ئایدیاکان….

  • بەرزکردنەوەی داخوازییە کۆمەلایەتی و رامیارییەکان شانبەشانی داخوازییە ئابوورییەکان..

  • گۆڕینەوەی ئەم ڕۆژە لە جەژن و پشووەوە بۆ ڕۆژی ناڕەزایەتی و هاتنەمەیدان و خرۆشانی جەماوەری و …

  • بەکاربردنی شێوازی نوێ لە زیندووراگرتنی ئەم ڕۆژە و گواستنەوەی ناڕەزایەتییەکان بۆ سەنگەرەکانی دیکەی خەبات؛ لەوانە شانۆ و موزیك و …

پۆلیسی بریتانی و فه‌یسبووک تووشی هێستریا بوون.

پۆلیسی بریتانی و فه‌یسبووک تووشی هێستریا بوون.

 شه‌وی هه‌ینی، 28 له‌سه‌ر 29ی ئەپڕیلی2011 وتەواوی ڕۆژی هه‌ینی، که‌ ڕۆژی زه‌ماوه‌ندی کوڕه‌زای شاژن بوو، هه‌روه‌ها ئەوەیش کە ڕۆژی یه‌کی ئایاریش نزیک بووته‌وه‌، له‌ پڕێکدا پۆلیس و فه‌یسبووک زیاتر له‌ 50 پەڕگە و سایتی گروپ و خه‌ڵکانی چالاکیان داخستن، بێئه‌وه‌ی خاوه‌نی سایته‌کان لە هۆکارە ئاگادار بکرێنه‌وه‌. له‌و سایتانه‌ی که‌ به‌ر که‌مپه‌ینی تیرۆری پۆلیس و فه‌یسبووک که‌وتوون،سایتی دژە لێگرتنەوە(Ukuncut)لەتەكزۆربه‌ی سایته‌کانی دیکە، که‌ له‌لایه‌ن گروپه‌ لۆکاڵییه‌کانه‌وه‌ بۆ به‌رگریکردن له‌ کار و خزمه‌تگوزارییه‌کانی کۆمۆنێتیه‌کان دامه‌زراون، هه‌ره‌ها هه‌ندێک له‌ سایته‌کانی گروپه‌ ئه‌نارکسته‌کانیشی به‌ر ئەو ‌ هێڕشە که‌وتوون. ئه‌م که‌مپه‌ینە تیرۆریستییە تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌ و ئامانجیشی لێدان و تێكشکاندن و بەرگرتنی بزاڤی ئەو خه‌لکانەیە، که‌ بڕیاریان داوه‌،لە ئه‌مڕۆو به‌یانی دا ، دوو چالاکی بکرێن؛ یه‌که‌میان ئه‌مڕۆ ، شه‌مه‌ ، 30ی04ی2011 که‌ دژی لێگرتنەوە ( ته‌قه‌شوف)بکرێت، دووهه‌میشیان خۆپیشاندانی یه‌کی ئایاره‌ که‌ به‌یانی، یه‌کشه‌ممه‌یە.

خۆڕێکخستن…. مانگرتنی گشتی… ڕاپەڕین

ئازادی، یه‌کسانی، داد .. داد .. داد

بروخێن یارانی دیکتاتۆره‌که‌ی به‌غداد

دادگایی بکوژان، ڕسوایی ئۆپۆزسیۆن

ڕاپه‌ڕین .. ڕاپه‌ڕین، بڕوخێ ده‌سه‌ڵات

*****

Azadî, Yeksanî, Dad .. Dad .. Dad

Bruxên Yaranî Dîktatorekey Bexdad

Dadgayî Bkujan, Riswayî Opozsyon

Raperrîn .. Raperrîn, Brruxê Desellat

پێشنیاری ده‌سته‌یه‌ك له‌ خۆپیشانده‌ران له‌مه‌ر هه‌نگاوه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ی

پێشنیاری ده‌سته‌یه‌ك له‌ خۆپیشانده‌ران له‌مه‌ر هه‌نگاوه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ی

  • پێکهێنانی کۆمیته‌کانی مانگرتن و خۆپیشاندان و هتد…

  • به‌رگرتن به‌ ناوچه‌گه‌رێتی و شارچییه‌تی و پارت پارتێنه‌، که‌ هه‌ندێك لایه‌ن و ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتخواز بۆ په‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دنه‌ی ده‌ده‌ن و هتد…

  • به‌رگرتن به‌ هه‌وڵی هه‌ر گروپێك که‌ بیه‌وێت ئاراسته‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له‌ دژه‌ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ بۆ دژه‌ پدک یا ینک یا هه‌ر شتێکی دیکه‌ بگۆڕێت، واته‌ به‌رگرتن به‌وانه‌ی که‌ بۆ ئامانجی تایبه‌تییان ده‌خوازن خۆپیشانده‌ران به‌ گژی نه‌یاره‌کانیاندا بکه‌ن و هتد…

  • به‌رگرتن به‌و دروشم و پاگه‌ندانه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێت هێزی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی پارتایه‌تی و ده‌ستبژێری خۆیان به‌کاربه‌رن و هتد…

  • به‌رزکردنه‌وه‌ی داخوازییه‌ جه‌ماوه‌ریییه‌کان، که‌ ده‌ربڕی خواست و ئاواتی گشتین[ئازادی، یه‌کسانی، دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی] له‌ به‌رامبه‌ر دروشم و داخوازی پارت و گروپه‌ رامیارییه‌کان و هتد…

  • هه‌ڵپێچانی ده‌موچاو له‌کاتی خۆپیشاندان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا و هتد…

  • هه‌ڵگرتنی ئاو بۆ ده‌موچاوشتن له‌ کاتی به‌رکه‌وتنی گازی فرمیسك ڕژێن و هتد…

  • بڕینپێچی و ڕزگارکردنی بریداره‌کان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ فریاگوزاره‌کانی خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ و هتد…

  • ئاگادارکردنه‌وه‌ و گه‌یاندنی ناوی گیراوه‌کان له‌ کاتی ده‌ستگیربووندا و هتد…

  • بڵاوکردنه‌وه‌ی ناوی به‌کرێگیراوانی ده‌سه‌لات و چه‌کداره‌ ته‌قه‌گه‌ره‌کان و گرتنی وینه‌ و کورته‌ فێلم له‌سه‌ریان له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا و هتد…

  • هه‌وڵدان بۆ گێڕانه‌وه‌ی هێزه‌ چه‌کداره‌کان بۆ به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ر و داماڵینیان له‌ چه‌ك و ناچارکردنیان به‌ ده‌رچوون له‌ شار و گونده‌کان و هتد…

  • به‌رگرتن به‌ کوشتوبڕ و توندوتیژی، گرتنه‌به‌ری شێوازی پارێزگاری له‌ خۆکردنی گونجاو و هتد…

  • به‌رگرتن به‌ جیاوازی دروستکردن و ده‌سته‌گه‌ری و هه‌وڵی ده‌سته‌مۆکردن و خۆسه‌پاندنی گروپه‌ ڕامیارییه‌کان و هتد…

  • په‌یوه‌ندیگرتن له‌ته‌ك هه‌ڵسوراوانی جه‌ماوه‌ری له‌ ئاستی سه‌رتاسه‌ری شار و گونده‌کانی کوردستان و عیراق و هتد…

  • بڵاوکردنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هه‌واڵ و وێنه‌ و کورته‌ ڤیدیۆکان به‌ فه‌یسبووك و تویته‌ر و تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی دیکه‌ و هتد…

  • هه‌ڵخڕاندنی مانگرتنی گشتی؛ هه‌ر له‌ مانگرتنی گشتی له‌ کار،مانگرتن له‌ کردنه‌وه‌ی میدیای سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵات و بایکۆتی ڕۆژنامه‌کانی سه‌ربه‌ده‌سه‌لات و هتد…

  • هه‌وڵی ده‌ستبه‌جێ بۆ پێکهێنانی کۆمیته‌ و ئه‌نجومه‌ن و ڕێکخراوه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کان له‌ شوێنی کار و له‌ناو گه‌ڕه‌که‌کاندا و خۆلادان له‌ شه‌ڕی گروپه رامیاییه‌کان له‌سه‌ر ناونانی ڕێکخراوه‌کان و هتد…

  • ده‌ستبه‌کاربوون له‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و گێرانه‌وه‌ی کارخانه‌ و فه‌رمانگه‌ و خوێندگه‌ و کاروباره‌ گشتییه‌کان بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئۆتۆنۆمی کۆمیونیتییه‌کان و هتد…

  • هاوکاتی هه‌وڵی پێکهێنانی تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ سه‌رتاسه‌رییه‌کان، نابێت ڕۆڵی بناخه‌یی کۆمیته‌کان و رێکخراوه‌ جه‌ماوه‌رییه‌ خۆجێییه‌کان له‌بیر بکرێت و پێویسته‌ بڕیاردان و جێبه‌جێکردن له‌سه‌ر بنه‌مای کۆبوونه‌وه‌ گشتییه‌کان و پێکهاتن و یه‌کگرتنی ئازادانه‌ی کۆمیونیتییه‌کان و شاره‌کان و گونده‌کان و هتد…

  • به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی به‌شداری پارت و ڕێکخراوه‌ ڕامیارییه‌کان له‌و کۆمیتانه‌دا تا ئاستی ئاماده‌یی تاکه‌کان و ڕێگه‌گرتن له‌ پارت و ده‌سته‌بژێره‌کان له‌ بڕیاردان و قسه‌وباسه‌کاندا و له‌ ناوهێنان و خۆسه‌پاندنیان و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی پێشتر ئاماده‌کراوی پارته‌ ده‌سه‌لاتخوازه‌کان و هتد…

  • به‌رگرتن به‌ هه‌ر هێز و که‌سێك که‌ بیه‌وێت هانا بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی که‌سیی و گروپی و خێله‌کی به‌رێت و هتد…

  • به‌رگرتن له‌ گروپ و ده‌سته‌چیه‌تی (سکتاریزم)ی گروپه‌ چه‌په‌کان و هتد…

  • ده‌ستکۆتاکردنی به‌کرێگیراوانی ده‌سه‌ڵات و پارته‌ هاوپه‌یمانه‌کانیان له‌ ده‌سته‌مۆکردن و به‌لاڕێدابردنی ڕاپه‌ڕیندا و هتد…

  • پێکهێنانی ده‌سته‌ و هێزی پاریزگاری له‌ نێوه‌ندی کۆمیته‌کان وگه‌ڕه‌که‌کاندا و هتد…

  • پێکهێنانی کۆمیته‌کانی پاراستنی شوێنه‌ گشتییه‌کان و ناوه‌نده‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و گه‌ڕه‌که‌کان و سپاردنی ئه‌رکه‌کان به‌ خودی که‌سه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان له‌ ڕێگه‌ی پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی هه‌ره‌وه‌زییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، وه‌ك کۆمیته‌، ئه‌نجومه‌ن، کۆمون، سۆڤییت، ڕێکخراوی پیشه‌یی خوێندنگه‌ به‌ خوێندکاران و کارگه‌ به‌ کرێکاران و فه‌رمانگه‌ به‌ فه‌رمانبه‌ران و کاروباری گه‌ره‌که‌کان به‌ ئه‌ندامانی گه‌ره‌که‌کان و گونده‌کان به‌ گونده‌کان، و هتد…

  • ده‌ستگرتن به‌سه‌ر کاناڵه‌کانی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و چاپه‌مه‌نییه‌کان وخستنه‌کاریان بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی راپه‌ڕین و هتد…

  • پێکهێنانی ئه‌نجومه‌ن و کۆمیته‌ و ڕێکخراوه‌کانی شوێنی کار له‌سه‌ر بنه‌مای کۆبوونه‌وه‌ی گشتی و هه‌ڵبژاردن و بڕیاردانی ڕاسته‌خۆ و پیاده‌کردنی کاری ڕاسته‌خۆ (Direct Action) و هتد…

  • هه‌وڵدان بۆ پێکهێنانی فێدراسیۆنی ڕێکخراوه‌ جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌کان و هه‌نگاونان بۆ پێکهێنانی کۆنفیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌رتاسه‌ری بیرکردنه‌وه و خۆجێی کارکردن و ڕێکخستنی ناقوچکه‌یی (ناهه‌ره‌می – ناهیرارشی) و هتد…

  • هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و ناوه‌نده‌کانی بڕیاردان که‌ پارته‌کان و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی و ناوه‌ندی سه‌پاندوونی و پێکهێنانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و پیاده‌کردنی دێـمۆکراتی ڕاسته‌وخۆ وه‌ك بناخه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ و هتد…

  • ده‌رکردنی به‌ڕێوه‌به‌ران و کارمه‌ندانی میری و کۆمپانییه‌ تایبه‌ته‌کان له‌ کارخانه‌ و شوێنه‌کانی دیکه‌ی خزمه‌تگوزاری و پێکهێنانیخۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌کانی کار و خزمه‌تگوزاری له‌ خودی کرێکاران و کارمه‌ندان و هتد…

  • ئه‌مانه‌ و چه‌ندین کاری تر، که‌ له‌ ڕاپه‌ڕینی ئازاری 1991 و زنجیره‌ ڕاپه‌ڕینه‌کانی تونس و میسر و یه‌مه‌ن و هتد…

ده‌سته‌ی ڕاپه‌ڕین

19ی شوباتی 2011

سلێمانی

الاقترحات المجموعة من المتظاهرین حول الخطوات الاولیة للانتفاضة الجماهیریةالمسقلة

الاقترحات المجموعة من المتظاهرین حول الخطوات الاولیة للانتفاضة الجماهیریةالمسقلة

* تشکیل اللجان الإضراب و المظاهرات….الخ

* صد ای المحاولة،التی ترید انحراف الاتجاه‌ الاحتجاجات والانتفاضة، وصد الکل التعصب المناطقیة، الطائفیة والإنحیاز لهذه‌ المدینة او تلك المدینة ومحاربةالاتجاهات الحزبیة الضیقة الذي تروج لها بعض الجهات و المجموعات السلطویة ….الخ

* صد و منع عن کل المحاولات بقصد التغير الأتجاه‌ الصحیح المظاهرات أو المطالب الإعتراضیة لجماهیر المنتفضة ضد السلطة و محاولة جره‌ بأتجاه‌ محاربة ‌هذا الحزب أو ذلك الحزب، هذا القومیة، الدین والمذهب أو ذلك القومیة،الدین والمذهب، بمعنی الأخر فإن هذه‌ المحاولة لا یستفاد منها أحدا غیر السلطة و السلطویون ….الخ

* محاولة منع کل الشعارات والهتافات التي لا تخدم المسیرة المنتفضة، بل تخدم الأحزاب والجماعات المعینة ….الخ

* رفع و بروز المطالب الجماهیریة و الشعارات والهتافات الجوهریة الملحة مثل ”الحریة-المساواة-العدالةالإجتماعیة”التي تعبر عن المصالح الجماهیر وفی نفس الوقتالمضادة لمصالح الاحزاب و الجماعات السیاسیة ….الخ

* وضع الکمامات علی الوجوه‌ لتقلیل التأثیر الغازات المسیلة لدموع و جلب الماء لغسل الوجوه‌ عند الاصابة ….الخ

* اخذ الإحتیاطات الطبیة والإنقاذ المصابین بمساعدة الفرق المشكلة لهذا الغرض بالذات ….الخ

* الإعلام والإیصال الأسماء المعتقلین في حالة وقوعهم في المصیدة الأجهزة القمعیة….الخ

* نشر الأسماء الافراد المرتذقة و کشف الأسماءالاشخاص المسلحین الذین یطلقون النارعلی المتظاهرین….الخ

* البذل الجهود الحثیثة لکسب العطف القوات المسلحة و جلبهم الی الجبهة الجماهیر و تأثیر علیهم لترك المدن والقری ….الخ

* الإمتناع عن کل المحاولات لزرع البذور الروح التفرقة والأفکار العصبویة و عدم المجال لخلق الجو السیادي الحزبي أو المجموعات السیاسیة ….الخ

* عدم المجال إطلاقا لأعمال العنف والقمع و اللجوء دوما الی الأسالیب الدفاعیة المجربة بدل الهجمات العشوائیة والهمجیة ….الخ

* إقامة العلاقات و التنسیق مع الناشطین الإجتماعيين في المدن والقری في شتی المجالات و علی کافة الأصعدة ….الخ

* نشر الاخبار والصور والأفلام فیدیو عن الطریق الشبکات الإجتماعیة مثل(فیسبوك و تویتر) و….الخ

* العمل لأجل التفعیل کافة الجهود التي تبذل لخدمة الاضراب العام عن العمل وقطع کافة الصلة مع الإعلام ذات الصلة بالسلطة ….الخ

* الإستعجال لتکوین الکومونات والمجالس والتنظیمات الجماهیریة الاخری في الأماکن العمل و المحلات، ینبغي العدم الوقوع في خطأ المناوشات و جر الحبل مع التنظیماتالأخری بصدد التسمیة المنظمات الجماهیریة ….الخ

*العمل من أجل الفتح و الإسترجاع المعامل والمکاتب والمدارس و کافة الأشغال العامة الی الإدارةالذاتیة لجماعیات و تشکیل التعاونیات فی کل المجالات ….الخ

* عند الإنشغال لتکوین الشبکات و التنظیمات الإجتماعیة ینبغي عدم الإهمال الدور الاساسي والجذري لجماعیات والمنظمات الجماهیریة العفویة یجب أن تؤخذ القرارات والإختیار الأسالیب العملیة لتنفیذهم تقرر في الاجتماعات العامة لجماعیات المتحدة والأتفاق علیهم بحریة تامة ….الخ

* التشکیل الجماعیات لمحافظة الأماکن العامة و المراکز الاجتماعیة ینبغي التسلیم المهمة الحفاظ الی الناس المعنيين أنفسهم عن الطریق المجالس التعاونیة والمنظماتالمهنیة،الإعطاءالمدارس الی الطلاب والدارسین و المعامل الی العمال والأشغال المحلات الی الأهالي المحلات و القری الی القرويين ….الخ