ئەرشیفەکانى هاوپۆل: كوردی – Kurdi

بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان

ڕۆژاوا، ئەزموونێکی نوێ، باشترین نموونەیەکە لە بڕواکردنە سەرخۆ لە بەرگری و خۆڕاگریی

ڕۆژاوا، ئەزموونێکی نوێ، باشترین نموونەیەکە لە بڕواکردنە سەرخۆ لە بەرگری و خۆڕاگریی

زاهیر باهیر- سلێمانی

٢٠/٠٥/٢٠١٤

بەشی سێیەم:

چوارەم: بارودۆخی سیاسی و سیاسەتی پەیەدە:

هەموومان ئەمڕۆ خاکی خاپورکراو و جەستەی بریندار و لە خوێن هەڵکشاویشارە گەورەکەنی سوریا دەبینین، نەبوونی و برسێتی و مردن و کوشتنی هاووڵاتیانی سوریا ، ڕۆژانە بە چاوی خۆمان دەبینین و دەبیستین، بە ملیۆن خەڵك لە جێگاو ڕێگای خۆیان هەڵکەنراون و میوانی خێمەکانی تورکیاو لوبنان و کوردستانن. لەو شوێنانەشی کە لە دەستی سوپای ئازادیی و لایەنەکانی وەکو داعش و بەرەی نوسرەو ئەوانی دیکەدان ، جگە لە برسێتی و بێکاری، بە دەستی نەبوونی ئازادی و فەرزکردنی سەوابیتە دینییەکانەوە، دەناڵێنن، داهێنانی یاسای زۆرەملێوەکو ڕیشهێڵانەوەو بەزۆر نوێژکردن و قەدەخەکردنی جگەرە و لەبەرکردنی جل و کەلوپەلی ئاساییان، بەسەریاندا دەسەپێنن، کە لەنێو هاووڵاتییاندا، ئافرەتان و کچانی منداڵ و گەنجانی تەمەن ١٠ بۆ ١٨ ساڵ زیاتر لە هەموو کەسێکی دیکە یەخسیر و زەرەرەمەندی یاسای شەریعەتی ئەو کۆمەڵ و گروپە ئیسلامییە توندڕەوانەن. لە بەرامبەر ئەمەشدا ٣ کانتۆنی دیکەی سوری، کە ڕۆژاوای کوردستانن ، ژیان بە جۆرێکی تر تیایدا دەگوزەرێت. لە کانتۆنی جەزیرەدا لە دووەم شاری سەرەکی ئەو کانتۆنەدا دوای شاری حەسەکە، شاری ” قامیشلی یا قامیشلۆ”یە، گەر کەسێکی بێ ئاگا لەو بارودۆخە بەریتە ئەوێ، بەهۆی هەبوونی ئازادی وئاسایش و ئەمانەت تیایدا بە هیچ شیوەیەک ئەو کەسە هەست ناکات کە ئەو شارە شارێکی سوریایە.

لە شارو گوندەکانی نێو جەزیرەدا ئاسایش ،ئازادی ، تەبایی و برایی، ڕۆحی هاوکاری و پێکەوەژیان ، پێکەوەهەڵکردن، بوونی هەیە و بەردەوامە ، بەڕادەیەك کە کەسێکمان بەرچاو نەکەوت کە کێشەیەکی ئاسایی نێوانی دووکەس ، دوولایەنی بەبیر بێتەوە. سازبوونی ئەم زەمینەیەش لە سای سیاسەتی پەیەدە و کارە لەخۆبڕاوەکانی بزوتنەوەی کۆمەڵگەی دیمۆکراتی ” تەپدەمە”وەن، کە “ماڵی گەل”یان لە هەموو شوێنێکدا دروستکردووە ( لە بەشەکانی داهاتوودا دێمەوە سەر ماڵی گەل) کە لەو بوارەدا ئەوەندەیان کارکردووە کە زۆربەی زۆری کێشەکانیان گەر لەبەین نەبردبێت، ئەوە بە دڵنیاییەوە دەڵێم ، کە بەرەو لابەلاکردنەوە، دەڕۆن. لەولاشەوە هێزی ئاسایشی ژنان و پیاوان ( هێزی بەرگری گەل) کە دەتوانم بڵێم بە خوێنی خۆیان ئاسایش و ئازادی تەواویان بۆ سەرجەمی دانیشتوانی کانتۆنی جەزیرە، بەدەستهێناوە، ویست و ئیرادەی خەڵکیان بەرزکردۆتەوە، بڕواو متمانەی خەڵکیان بە کرداری جوان و مامەڵەی باشیان بەدەستهێناوە، تا ئەو ڕادەیەی کەسانی غەیرە کورد بەباشی هەست بەوە دەکەن کە ئازادی و ئاسایشی ئەوان بەرهەمی ڕژانی خوێنی سووری بە فیڕۆنەچووی هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە و ئاسایشە لە تەك هەوڵی بێ وچانی تەپدەمدا.

هێزی ئاسایش کە تێکەڵەیەکە لە پیاوان و لە ژنان لەگەڵ تیمی تایبەتی ئاسایشی ژنانیش، ئاسایشی هەموو شار و شارۆچکە و گوندەکانیان، پاراستووە، ئەمەشبە هاوکاری لەگەڵ بزوتنەوەی کۆمەڵگەی دیمۆکراتی “تەپدەم” و ئیدارەی خۆجێییەوەیە تاکو خەڵکی بتوانن بە ئازادانە کاروباری ڕۆژانەیان، ئەنجامبدەن.

من و برادەرەکەم کە لەو گەشتەدا بەیەکەوە بوین، ڕۆژانە چەندەها نموونە و مامەڵەی باشی ئاسایشمان لەگەڵ خەڵکیدا دەبینی یا دەبیست، من لێرەدا تەنها نمونەیەکیان باسدەکەم.

لە کاتی گەڕانەوەماندا کە دەبوایە لە تەلکۆچەریا تەلکۆچکەوە بگەڕاینایەتەوە، بەهۆی گیروگرفتەوە نەمانتوانی هەمان ڕۆژ کە گەیشتینە ئەوێ بگەڕیینەوە، ئیدی لای ئەوان ، واتە لەکن ئاسایشی تەلکۆچەر ماینەوە. شەوو ڕۆژێکی زۆر خۆشمان لەگەڵیاندا بردەسەر کە پڕبوو لە میهرەبانی و سۆزو بڕواو متمانەیەکی زۆر لە نێوانمانا، هەردوولامان ئازاد بوین لە وتنی ئەوەی کە دەمانویست .

شەوەکەی لەگەڵ هەڤاڵ “ف” دەمەتەقێیەکی دوور و درێژمان، سەبارەت بە کارەکانیان لەوێ و فەلسەفەی ئەو کارکردنە وکاری سەربازی و ئەو کارە جەنگیانەی کە لەو ناوچەیەدا کە لە دەسەڵاتی داعش پاکیانکردوونەتەوە، کرد. ئەو هەڤاڵە وتی ” پیشتر شاری تەلکۆچەر نزیکەی ١٣٥٠ ماڵبوون و کەوتبوونە ژێر دەسەڵاتی “داعش” وە، ڕوبەڕوی مامەڵەیەکی زۆر خراپ لە لایەن داعشەوە بوونەتەوە……لەوانە کۆکردنەوەی خەڵکی شارەکە و سەربڕینی ٢ گەنج بەدیارچاویانەوە، هەروەها قەدەخەکردنی کچان لە قوتابخانە، فەرزکردنی شەریعەتی ئیسلامی بە هەموو خاڵەکانییەوە، سەپاندنی ڕیشهێڵانەوە و نوێژکردن و چوون بۆ جومعە و جەماعەت…..” هەڤاڵ “ف” بەردەوامبوو لەسەر قسەکانی و وتی “ئەو کارانەی ئەوان “داعش”، بوونە هۆی ناڕەزایی خەڵکی تەلکۆچەر و ڕەوکردنیان بۆ شوێنەکانی دیکە….. کاتێک کە هێزەکانی ئێمە داعشیان دەرپەڕاند کەمتر لە ١٠٠ ماڵ لەوێ مابوونەوە…….دواتر کۆبوونوەیەکمان بەخەڵکەکە کردو پێمان ڕاگەیاندن کە ئێمە تەنها بۆ ٢ کار لێرەین، یەکەمیان: پاراستنیانە لە هێزەکانی ڕژێم و داعش و بەرەی نوسرەو سوپای ئازاد. دووهەم: بەگەڕخستنەوەی قوتابخانەکان و خەستەخانەکان و شارەوانی و شوێنەکانی دیکەیە بۆیان…. ئێمە دەست لەکاروباری شەخسی و شارەکەو هیچ شتێکی تر وەرنادەین، بێ بڕیار و ڕازیبوونی ئەوان. بۆ ئەمەش، ئێمە داوامان لێکردن کە” ماڵی گەل”لە تەلکۆچەر لە هەموو گەڕەکێک و شەقامێکدا، لە خۆیان دامەزرێنن و بەخۆیان بڕیاری ژیانی خۆیان بدەن و چییان پێویستەو چییان پێویست نییە ئاگەدارمان بکەنەوە…… تەنها ئەوەندەمان پێوتن کە داخوازییەکانیانمان، پێبڵێن تاکو ئێمە ئەوەی لە تواناماندا بێت ، بۆیان بکەین…..ئێستا ئەوان “ماڵی گەلی” خۆیان هەیە، لیژنەیان بۆ هەموو شتێک ڕیکخستوە و کاری لەسەر دەکەن….ئێمەش بە کردەوە سەلماندمان کە جیاوازی لە نێوانی هیچ زمان و ڕەگەز و نەتەوەو دینێکد،ا ناکەین، هەر بۆیەش هەر زوو کە ئەوانەشی شاریان بەجێهێشتبوو گەڕانەوە ناو شارو ئێستا ١١٥٠ ماڵ لەم شارەدا دەژین…تەلکۆچەر کە ژمارەی گوندەکانی، کە سەربەئەون، ١١٦ گوندن بە بێ گرفت ، بەسەربەستی دەژین و کاروباری خۆیان بەڕێدەکەن…. ئەوەندە متمانەمان پێدەکەن کە لە دووری ٤٥ کیلۆمەترەوە هەر سەیارەیەکی غەیرە بێتە ئەم ناوچەیەوە بێ موقابیل خەڵکی ناوچەکە ، ئاگەدارمان دەکەنەوە…..ئەمە جگە لەوەی کە کەسانی عەرەب، لە هێزەکانمانا بەشداریدەکەن… ” ( ئێمە خۆشمان بە چاوی خۆمان بڕێک لەو ڕاستییانەمان بینی کە تەواوی ئەو خەڵکانەی مەتبەخەکەیانیان لە تەلکۆچەر دەبرد بەڕێوە، هەندێکی دیکەشیان کە کاریان چایی لێنان، بوو، کە حەساسترین شوێنن، عەرەب بوون و لەوێدا کاریان دەکرد و متمانەی تەواویان پێکرابوو)

نکوڵی لەوە ناکرێت کە لە دەستپێکردنی ڕاپەڕینەوە تاکو ئێستا پەیەدە و سەرانی پەیەدە ، زۆر بە وردی بارودۆخی ناوخۆی سوریایان لە هەموو بوارەکاندا هەڵسەنگاندووە، ئەوان دەزانن کە سوپای ئازادی سوریا کە تێکەڵەیەکی هەمە لایەنەیەو هەڵوێستیشیان سەبارەت بە کێشەی کورد لە هەڵوێستی ڕژیـم چاکتر نییە، بۆیە خۆجیاکردنەوە لێیان و گرتنەبەری سیاسەتی “نە دۆست و نە دووژمن” لەگەڵیاندا، تا ڕادەیەک، ڕاگرتووە. هاوکاتیش ئەو ڕاستییەش دەزانن، کە هەڵوێستی ڕژێم لە مەسەلەی کورد لەوێ، خراپە، لەبەر ئەم هۆیەش نایانەوێت لەم کاتەی ئێستادا نزیکبوونەوەو هاوکاری لەگەڵیاند، بکەن ، چونکە کردنی ئەمە یانی ڕوتبوونەوەیان لە جەماوەر و دۆڕاندنی پرسەکەیان.

لە سەرانسەری کانتۆنی جەزیرەدا هێزی سووپای سوریی لە شاری حەسەکە، نیوەی شارەکەیان بەدەستەوەیەو لە شاری قامیشلۆش ٦ بۆ ٧ هەزار کەس لە هێزی ڕژێم هەیە کە ٢ هەزاریان ئاسایشن و ئەوانەی دیکەشیان هێزی سەربازین.

ئەو هێزەی ڕژێم کە لە قامیشلۆیە، پانتاییەکی زۆر زۆر بچوکی ناو سێنتەری ” قامیشلۆ” یان، بە دەستەوەیە کە پێی دەڵێن ” مورەبەعی ئەمنی” . ئەم هێزەش فڕۆکەخانەی قامیشلۆ ۆ دایەرەی بەرید و پۆست لە تەك بەشێك لە کارەبایان بەدەستەوەیە. هەروەها لەم ” مورەبەعە ئەمنییە”دا هەموو دەزگە خزمەتگوزارییەکان و دەزگە سیخوڕییەکانیان، دروستکردۆتەوە، ئەمە لە کاتێکدا، بێ لە خەڵکێکی زۆر زۆر کەمی شارەکە، کە پەیوەندی پتەویان بە ڕژێمەوە هەبووەو و هەیە ، موراجەعەی ئەو دەزگانەی ئەوان دەکەن ، کەسانی دیکە نایکەن. . ئەم هێزەی ڕژێم لە دەرەوەی ئەو شوێنە بچوکەی کە لێی کۆبوونەتەوە، بێ لەو سێ شوێنەی کە پێشتر ناوم هێنان لە تەك نیوەی شاری حەسەکەدا، هیچ جۆرە دەسەڵاتێکیان نییە و هەموو جەزیرە لەژێر دەسەڵات و کۆنترۆڵی ئاسایش و یەپەگەو یەپەژەدان .

دووژمنەکانی پەیەدە و هێزەکانی ئۆپۆزۆسوێن مانەوەی ئەو “مورەبەعە ئەمنییە” و دانی موچە لە لایەن ڕژێمەوە بە کرێکاران و کارمەندە پێشووەکانی دەوڵەت ، بە خیانەتکردن لە پرسی کورد ، دەزانن و پەیەدە بەوە تاوانبار دەکەن کە گوایە ئەوان هاوکاری ڕژێمن و بەشێکن لێی. من بەشبەحاڵی خۆم باوەڕم بەم پڕوپاگەندەیە نییەو ناتوانم بڕوا بهێنم کە پەیەدە و باڵە سەربازییەکانیشی هیچ جۆرە هاوکارییەکی بناغەییان لەگەڵ ڕژێم داهەبێت، بەڵام ڕەنگە جۆرێک لە پەیوەندی ناڕاستەوخۆ لە نێوانی ئیدارەی خۆجێی جەزیرە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ” مورەبەعە ئەمنییە”دا، هەبێت، بەتایبەت لە کاتی ڕوودانی کێشەیەکدا، کە بەڕای من ئەمە کارێکی خراپ نییەو جۆرە تاکتیکێکە کە لە خزمەتی خەڵکی جەزیرەدایە.

ئەم سیاسەتەی کە لە جەزیرەدا پیادە دەکرێت بە سوودێکی زۆر گەورە بۆ هاووڵاتیانی کانتۆنی جەزیرە گەڕاوەتەوە کە بە هێڕشکردنە سەر ئەو ” مورەبەعە ئەمنییە” و دەستبەسەراگرتنی، لەبەر ئەم هۆیانە، بە زیانی دانیشتوانەکەی دەگەڕێتەوە: یەکەم: دروستکردنەوەی شەڕ و گەڕانەوەی لەشکری ڕژێمە کە دەبێتە نانەوەی پشێوییەکی زۆرو کوشتن و ماڵکاولی و ڕەوکردنی خەڵکی و وێرانکردنی ئۆفیس و ماڵ و شوێنەکانی نیشتەجێبوون، لە لایەکی دیکەشەوە کردنەوەی دەرگایەکی گەورەیە بۆ هێزە تیرۆریستەکان و لەشکری ئازادی سوریی، ڕوودانی ئەمەش دوور نییە بە لەدەستدانی کانتۆنی جەزیرە، کۆتایی نەیەت. دووهەم : تا ئەو کاتەی ئەو هێزە کەمەی سوریی لەو مورەبەعە ئەمنییەدا بن، شەڕو بەیەکدادان لە نێوانی هێزەکانی( بەرگری گەل)،یەپەگە و یەپەژە و ئاسایش و سوپای دەوڵەتدا، نابێت و ڕژێمیش بەردەوامدەبێت لە پێدانی موچە بە موچەخۆران، هەروەها ئابڵوقەی ئابووریشیان ناخاتە سەر، کە ئەمەش یانی بژێویەکی باشتر بۆ خەڵکی و کەمکردنەوەی ئەركە لەسەر پەیەدە لە دابینکردنی ژیانی خەڵکانی مووچەبڕاودا. سێهەم: لەم بارودۆخەدا دەلاقەیەک ناکرێتەوە بۆ هێزە نەیارەکانی کورد و مەسیحییەکان و یەزیدییەکان ، لە نانەوەی پشێوییەکی زیاتر و جێ بەجیکردنی ئەجەندە شارەوەکانیان. چوارەم: لە دۆخێکی ئاسایشیی ئاوادا هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە و ئاسایش ، باشتر دەستیان دەپەرژێت هەم لە بەرگریکردن لە خۆیان بەرامبەر بە هێزەکانی ڕژێم لە حەسەکە و هەم بە کۆمەککردنیشیان بە هێزەکانی خۆیان لە کۆبانی و لە عەفرین ، گەر پێویست بکات.پێنجەم: پتەوکردن و چەسپاندنی خۆیان و هێزیان بە زیاتر کارکردن لەسەر ڕۆحی تەبایی و هاوکاری لەگەڵ سەرجەمی دانیشتوانی جەزیرەدا و دروستکردنی بڕوا و متمانەیەکی زۆرلای ئەوان، تا ڕادەی ئەوەی لەم بارەیەوە کە هێزێکن بەراورد ناکرێن نەک هەر بە ڕژێم و سەردەمی پێشتر، بەڵکو لەگەڵ حکومەتی هەرێمیشدا، لە بەڕیوەبردنی ژیانی خەڵکەکەیان و دابینکردنی هەموو پێداویستییەکانیان لە تەك ئازادی و ئاسایش و جۆرێك لە دادپەروەری.

بێ گومان ئەوە نەبێت هەر لەهەبوونی سیاسەتی “نە ئاشتی و نەشەڕ” هەر پەیەدە سوودمەند بووبێت، بەڵکو ڕژێمی ئەسەدیش، سوودمەند بووە. بۆ نموونە ڕژێم لە نەمانەوەی لەشکرەکەی لە سەرانسەری جەزیرە بێ لە مورەبەعە ئەمنییەکەی قامیشلۆ و نیوەدەسەڵاتی ڕژێم بەسەر شاری حەسەکەدا، خەرجییەکی زۆری لەم سیاسەتەدا، بۆ گەڕاوەتەوە ،ئەمە جگە لەوەی کە توانیوێتی بیانگوێزێتەوە بۆ ئەو بەرە جەنگییانەی کە پێویستی کردووە کە وەکو لەشکرێکی یەدەکی لەو شوێنانەدا، بەکاری هێناون. لە لایەکی دیکەوە ڕژێم ئیدی پێویستی بەبەرگریکردن لەوسێ کانتۆنە، لە ڕوبەڕوبوونەوەی هێزە نەیارەکانیدا بە هێزی تورکیشەوە، نییە، چونکە هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە و ئاسایش بۆ داکۆکیکردن لە خاك و هاووڵاتیان، بە خوێنی خۆیان دەیانپارێزن.

بەکارهێنانی ئەم سیاسەتە و مانەوەی بارودۆخەکە بەلانی کەمەوە لەم وەختەی ئێستادا ، بە قازانجی هاووڵاتیانی ڕۆژاوا دەگەڕێتەوە. هەمووشمان دەزانین گەر زروفەکە لە قازانجی پەیەدەو خەڵکی لەو دەڤەرەدا،نەگەڕێتەوە، لەشکری سوری، بە ئاسانی دەتوانێت بێ پێویستبوون بە هاوکارییەکی کاریگەرانەی ئەو هێزەی کە لەو مورەبەعە ئەمنییەدا هەیە، بگەڕێتەوە ناو جەزیرە. خۆ ئەگەر بارودۆخەکەش لە بەرژەوەندی خەڵکی ڕۆژاوا گەڕایەوە، ئەوە ئەو کاتە ئەوانەی لەو مورەبەعە ئەمنییەدا هەن بێ بەرگری،بە چەکەکانیانەوە دێنەوە ناو ڕیزەکانی خەڵکەکەوە.

درێژەی هەیە

نامەیەكی كراوە بۆ ڕێكخستنە ئەناركیستییەكان و خەڵكی سەرتاسەری جیھان دەربارەی جامی جیھانی تۆپیپێ لە برازیل

نامەیەكی كراوە بۆ ڕێكخستنە ئەناركیستییەكان و خەڵكی سەرتاسەری جیھان دەربارەی جامی جیھانی تۆپیپێ لە برازیل

بەر لەوەی كە جامی جیھانی (تۆپیپێ)ی ٢٠١٤ لە برازیل ئەنجامبدرێت، ناڕەزایەتیی بەرفراوان دژی سەریانھەڵداوە. دەوڵەتی ئەم وڵاتە بە سەرۆككۆماریی خاتوو (دیلما روسف) ئەو ناڕەزایەتییانەی سەركوتكرد. (ڕوسف) كە بەخۆی لە دەھەی حەفتای سەدەی رابوردوودا چریكێكی چەپڕەو بوو و دژی دیكتاتۆری سەربازیی تێدەكۆشا، ھەنووكە كە بەدەسەڵات گەییشتووە و فەرمانی بێچەندوچوونی بە ھێزەكانی بڕازیل داوە، كە ھەر جۆرە ناڕەزایەتییەك لە ماوەی بەرپاكردنی (جامی جیھانی)دا بەتوندی كپبكەنەوە.

لەم بارەوە شەش ڕێكخستنی ئەناركیستی برازیل نامەیەكی كراوەیان ئاراستەی ڕێكخستنە ئەناركیستییەكان و خەڵكی سەرتاسەری جیھان كردووە، كە لە خوارەوە دەقی نامەكە بۆ كوردزمانان وەرگێڕدراوە.

و. لە فارسییەوە: ھەژێن

٢ی جونی ٢٠١٤

فیفا بەرپاكردن و بەڕێوەبردنی جامی جیھانی (تۆپیپێ)ی ٢٠١٤ ڕاسپاردەی بڕازیل كردووە. لەم ساتانەدا كە ئەم نامەیە دەنووسرێت، ٢٥.٦ ملیارد ڕیال یەكسان بە ١١.٥ ملیارد دۆلار بۆ بەرپاكردنی ئەم خولەی جامی جیھانی خەرجكراوە. لە سەدا ھەشتا و سێ ( ٨٣%) ئەم بڕە پارەیە لە خەزێنەی گشتی و باجی ھاووڵاتیان دابینكراوە. ئەمە لە كاتێكدا كە لایەنیكەمی كرێ لە برازیل ٧٢٤ ڕیال یا ٣٢٥ دۆلارە و ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی تیكتێك بۆ ھەزار دۆلار ھەیە. كرێكارانی برازیل ھەزێنەی جامی جیھانییان دابینكردووە، بەڵام ناتوانن تێیدا بەشداریبكەن. لە ڕاپۆرتێكدا كە لەم دوایانەدا بڵاوبووەتەوە، نیشانیدەدات، كە (٧٥.٨%)ی خەڵكی برازیل دژی سەرمایەگوزارییكردنن لە جامی جیھانی (تۆپیپێ)دا.

یونیسكۆ ڕایگەیاند، كە لە برازیل ٣.٧ ملیۆن منداڵ لە فێرگە بێبەشن و ١٠% گەورەساڵان بە نەخوێندەواری گیرۆدەن. دەوڵەت بڕیاریداوە لە ماوەی بەرپاكردنی (جامی جیھانی)دا فێرگەكان پشووبدەن [دابخرێن]، ھەروەك ئەوەی كە لەم بوارەدا كەموكڕی بوونی نەبێت. ئێمە لە وڵاتێكدا دەژین، كە ٢٤٢٠٠٠ خێزان لە ئەلەكتریك [كارەبا] بێبەشن. لە وەھا وڵاتیكدایە بتی تۆپیپێ كە بە “دیاردەی” ڕوناڵدینۆ ناودەبرێت، لە بەرانبەر چاوەڕوانی خەڵكدا گوتی “بە نەخۆشخانە دروسكردن ناتوانرێت جامی جیھانیت ھەبێت” .

باری ئابووریی ھەنووكەی برازیل زۆر خراپە. ئەمە لە كاتێكدا كە برازیل دارای بەرزترین ڕادەی باجگیرییە، ٥٠% داھاتی ناپوختەی نێوخۆیی دەكرێتە ھەزێنەی دانەوەی قەرزە گشتییەكان، بەڵام نیوەی سامانە بەرھەمھاتووەكان دەچنە گیرفانی چەند بانكدارێكەوە. گەندەڵیی دەوڵەتی و بەڕێوەبەرایەتی خراپ، بەسەر سەرپایای بەرژەوەندییە گشتییەكاندا زاڵبووە.

پرسەكە تەنیا خەرجكردنی ھەزێنە سەرسوڕھێنەرەكان نین بۆ جامی جیھانی تۆپیپێ، زۆرێك لە مافە سڤیلییەكان لەپێناو ئەوەدا پێشێلكراون. ھەڵبەتە وەھا كەتوارێك شتێكی تازە نییە، چونكە برازیل دارای پۆلیسێكە كە بەوپەڕی ھێزەوە سەربازییە و چەندین جار نێوەندە نێودەولەتییەكانی وەك لێبوردنی نێونەتەوەیی و تەنانەت ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان خوازیاری ھەڵوەشاندنەوەی (PM) یا پۆلیسی سەربازیی برازیل بوون.

دەوڵەت پۆلیسی سەربازیی بەرپرسكردووە، تاوەكو خەڵكی ھەژار كە لە دەوروبەری یاریگەكەدا دەژین، چواردەوریان بدەن. دەوڵەت بۆ ئەم پرسە یارمەتی لە ھێزی سەربازی وەرگرتووە. ھەڵبەتە ھێزەكانی پۆلیس و سوپا بۆ ئاساییشی خەڵكی نەھاتونەتە بوون، بەڵكو دەیانەوێت پارێزگاری لە گەشتیاران و تەماشاكەران بكەن. بۆ نموونە كۆمەڵەی وەرزشی “دا مارە” لە ئێستادا لەلایەن ٢٥٠٠ كەس لە ھێزەكانی پۆلیسی سەربازی و سوپا و ھێزی دەریاییەوە دەورەدراوە. فیفا و دەوڵەتی برازیل تەنانەت مافی نیشتەجێبوونی خەڵكیان پێشێلكردووە و ھەزاران خێزانیان لە (تەنەكەئاوا)كان دەرپەڕاندووە. ھەندێك لەو خێزانانە وەك Aldeia Maracanã دژی دەركردنیان بەرھەڵستیانكرد و بە توندوتیژی لە شوێنی ژیانیان دەرپەڕێنران.

ھەروەھا بۆ ئێمە كە لە چوارچێوەی دەوڵەتی “دێمۆكراتیك”دا دەژێن، سەرسوڕمێنەر نییە، كە سەربازان برژێنە پێگەیەكی لەباری دروستكردن لە دڵی ئامازۆندا (Belo Monte) و ناڕەزایەتی نیشتەجێییان دژی چێكردنی بەنداوێك تێكبشكێنن.*

لەبیرمانەچێت كە ١٢ كرێكار لەپێناو دروستكردن و ئامادەكردنی یاریگەكە لە كاتی خۆیدا گیانیان لەدەستدا. لەیادمانبێت كە فورومی سەرتاسەری بەرگرتن و ھەڵوەشاندنەوەی كری مندالان ڕایگەیاندووە، كە نیو ملیۆن كەس لە منداڵان لە داوی سێكسرۆشیدان. جامی جیھانی تۆپیپێ تەنیا چارەڕەشی زیاتر بۆ ئەم منداڵانە دەھێنێت.

زۆرێك لە ئێمە دەڕژێینە شەقامەكانەوە و لە دژی بار و دۆخی ھەنووكەیی ناڕەزایەتی دەردەبڕین، بەڵام دەوڵەت كە لە پشتیوانی ڕاگەیاندنە پانوپۆرەكان بەھرەمەندە، ھەوڵدەدات ئێمە بە تاوانبار نیشانبدات، تاوەكو بتوانێت زیاتر سەركوتگەریی بكات. ڕێكخستنە نادەوڵەتیی و ڕێكخراوە نێونەتەوەییەكان چەندین جار توندوتیژییەكانی دەوڵەتیان خستوونەتەڕوو، بەڵام تا ھەنووكە سەرەنجامێكی نەبووە.

دەوڵەت و دەزگە كارگێڕییە جۆروجۆرەكانی ھەرگیز وەڵام بە داخوازییەكانی خەڵك بۆ دابینكردنی تەندروستی، خوێندن و سەرپەنا و كار نادەنەوە. ئەوەی لەم زەمینانەدا ھەمانە، تەنیا بەرەنجامی تێكۆشانی یەكگرتووانەی خۆمانە.

تكایە نامەكەی ئێمە وەربگرن، زانیارییەكانی بە زۆرترین كەس بگەیێنن. كۆمەكمان بكەن، تاكو بە ھەموو جیھان نیشانبدەین، كە دەوڵەت و فیفا و پشتیوانانی جامی جیھانی، دەستیان لەنێو دەستی یەكدی ناوە، بۆ ئەوەی كەتواری ڕووداوەكان بشارنەوە.

ناوی ڕێكخستنەكان :

Fenikso Nigra

Boletim Operário

Liga Sindical Operária Camponesa

Danças das Idéias

Caos em Fluxo

Barricada Libertária

ڕۆژاوا، ئەزمونێکی نوێ، باشترین نموونەیەکە لە بڕواکردنە سەرخۆ لە بەرگری و خۆڕاگریی

ڕۆژاوا، ئەزمونێکی نوێ، باشترین نموونەیەکە لە بڕواکردنە سەرخۆ لە بەرگری و خۆڕاگریی

زاهیر باهیر- سلێمانی

٢٠/٠٥/٢٠١٤

بەشی دووەم:

دووەم: دروستکردنی دەزگەیەکی خۆجێییە:

ئەم دەزگەیە دەتوانرێت گەلێک ناوی لێبنرێت ، وەکو ئیدارەی خۆجێی، نیمچە دەوڵەت، ئەنجوومەنی ڕێکخستنی کاروبارەکانی خەڵکی لەو بەشەی سوریادا.

لای من چ ناوێک بۆ ئەو دەزگەیە دادەنرێت گرنگ نییە ، چونکە نە لە دەسەڵاتی و نە لە سروشتی پێکهاتەیی ئەو لە دین و نەتەوە جیا جیاکان و نە چینایەتییەکەی و نە لە چالاکی و ئەنجامدانی کاروبارەکانی و نە لە چونێتی شێوەی بەڕێوەبردنیەکەی،ناگۆڕێت، بەڵکو ئەوەی کە گرنگە، ئەم دەزگەیە نوێنەرایەتی سەرجەمی پێکهاتەی کۆمەڵگەی کانتۆنی جەزیرە لە کورد و عەرەب و تورکمان و شیشانی و سریانی ( ئاشوری، ئەرمەنی وکلدانییەکان) و هەروەها دین و مەزهەبە جیاوازەکان، دەکات. سەرەڕای ئەمەش ئەم دەزگەیە توانیوێتی بەشێکی زۆر لە پارتە سییاسییەکانلەو دەزگەیەدا کۆ بکاتەوەو هەریەکەیان سەرەگوریسێک لەوێدا بگرنەدەست و لێبڕاوانە لە دەزگاکانی ( تەشریعی ، تەنفیزی، قەزایی) دا، کاربکەن، بە ڕەچاوکردنیجێندە و نەتەوەو دینە جیا جیاکانیش، لە بەرپرسییدا، ئەمانەو جگە لە هەبوونی سیستەمی هاوسەرۆکی و بریکاری پۆستەکان، کە ئەم هاوسەرۆکییانەش لە ڕێگەی دیمۆکراسێ ڕاستەوخۆە هەڵدەبژێرێن و هەموو کاتێکیش دەتوانرێن گەر پێویستیکرد، لاببرێن.

ئەم دەزگەیە لە ماوەیەکی کەمتر لە ٤ مانگ بە یارمەتی “تەپدەم” توانیوێتی گەلێک کاری گرنگ ئەنجامبدات کە لە باشووری کوردستاندا، کەدەسەڵاتێك هەیە بە کۆکردنەوەی هەموو داموودەزگەکان لە دەوڵەتێکی تۆکمەدا و لەگەڵ هەبوونی پارەیەکی یەکجار زۆردا، کەچی لە ٢٢ ساڵدا هێشتا زۆر لەو کارانە یا ئەنجامنەدراون، یاخود زۆر بەنیوەناچڵ و چاوپۆشین لە زۆر کێشە و گرفت، کراون. لەم سێ کانتۆنەدا، شێوە دەستورێک دانراوە، کە خۆیان ناوی ” گرێبەستی کۆمەڵایەتییان” لێ ناوە لە تەك یاسای حیزبەکان، یاسای هاتووچۆ و میساقی کاری نیشتمانی. لەو شێوە دەستورەدا هەندێک خاڵی بایاخداری تیادا چەسپێنراوە کە هەم دەزگەی خۆجێی و هەم بزوتنەوەی کۆمەڵگەیدیمۆکراسیش “تەپدەم” کار لەسەر بەجێگەیاندنی تەواوی ئەو خاڵانە دەکەن. لەوانە:سووربوون لەسەر ئەوەی کە شۆڕش دەبێت لە بنەوەی کۆمەڵگەوە دەست پێبکات، تەبایی و هاوکارێتی لە نێوەندی نەتەوەو دینە جیا جیاکاندا، هەبوونی ئازادی و ئاسایشی تەواو، کارکردن لە سەر کەمکردنەوەی پابەندبوون بە ڕۆحی قەومییانەوە، مانەوەی سەربەخۆیی دەزگەو ولیژانەکانی “ماڵی گەل” بێدەستتێوەردان لە لایەن هیچ کۆمەڵ و لایەنێکی سیاسی یا دەسەڵاتدارەوە، جیاکردنەوەی دین لە دەوڵەت ، پێداگرتن لەسەر مافی ژنان و منداڵان لە هەموو ڕوویەکەوە تەنانەت لە ژیانی هاوسەرگیریدا،کە لە خوار تەمەنی ١٨ ساڵییەوە، قەدەخەیە، قەدەخەکردنی دووژنە و فرەژنێتی، خەتەنەکردنی کچان، گەرچی ئەم دیاردەیە ئەوەندەی کە من پرسیارم کردوە، لە سەردەمی ئەسەدیشا، بوونی نەبووە.

ئەم ئیدارەیە لە ٢٢ بەرپرس وسیستەمی بریکاری، کە دەبێت دووان بێت ، یەکێکیان ژن و ئەوی دیکەیان پیاو، پێکهاتووە ، وەکو پێشتر وتم لەم ئیدارەیەدا ڕەچاوی جێندە و نەتەوە و دینی جیاواز کراوە لە تەك لێسەندنەوەی ئەو بەرپرسییەدا، گەر پێویستیکرد.

ئەوەی کە لێرەدا گرنگە هەبوونی ئەو ڕۆحە تەبایی و برایانەیە، ئەو ڕۆحە دیمۆکراتیانەیە کە هەر هەموویانی بە هەبوونی ئەو هەموو جیاوازییە بناغەیانە لە نێو پێکهێنەرەکانی، کۆکردۆتەوە و ڕێککەوتن لەسەر ئەو هەموو جیاوازیانەی کە لە سەرەوە باسکران.

کاری ئێستای ئەم ئیدارەیە سەرباری کارە ئاساییەکانی و بەرپرسیارییەکانی، کارکردنە لەسەر پرۆژەی هەڵبژاردن و هەوڵی بەشداریکردنی هەموو لایەنەکانە لە ئیدارەی ئایندەدا کە بڕیارە لە ٣ بۆ ٤ مانگی داهاتوودا بە ئازادانە پرۆسەی هەڵبژاردن بەڕێبکرێت و ئەندامان و بەرپرسانی ئیدارەی نوێ هەڵببژێرن.( من تێبینییەکانی خۆم لەسەر پرسی هەڵبژاردن لە دوا بەشی ڕاپۆرتەکەمدا، دەنوسم)

سێیەم: بارودۆخی ئابووری لە کانتۆنی جەزیرەدا:

دەڤەری جەزیرە تایبەتمەندییەکی خۆی هەیە، لەوانە: نزیکەی ٤٣ گوندی مەسیحی تیادایە، سریانییەکان و شیشانییەکان و یەزیدییەکان و بڕێکیش تورکمانی تیادا دەژین. گەرچی ئەم پێکهاتەیەی کە ئەو کۆمەڵگەیەی لێدروستکراوە، لایەنی زۆری ئەرێیی (ئیجابی ) هەیە بەڵام لە هەمان کاتیشدا، نیشانەی ئاڵۆزی پێکەوەهەڵکردن و پێکەوە ژیانە، ئەمە لە کاتێکدا کە ئیدارەی خۆجێی دەیەوێت   ئەم هەموو نەتەوەو دینە جیاوازانە، بە ئازادی و ئاسایش بەیەکەوە هەڵبکەن. بۆ ئەمەش ڕەچاوکردنی سیاسەتێکی ئاوا ، کەکار لەسەر ئەو خاڵە بنچینەیانە بکات کە لەسەرەوە دەستنیشانم کردن ، زەروور بووە و ڕەچاویشکراوە.

پانتایی خاکی کانتۆنی جەزیرە، وەکو دەڵێن، یەکسانە بە کۆی پانتایی خاکی فەلەستین و ئیسرائیل بەیەکەوە. جەزیرە لە سامانی سروشتی ژێرزەمینی وسەرزەمینیدا ، زۆر دەوڵەمەندە. لە%٧٠ ی دانەوێڵەی سوریا لەوێ بەرهەمدەهێنرێت، خاوەنی سامانێکی نەوتی و غازی وهەتا کبریتیشییەکجار زۆرە، کە بە دەیان بیری (چاڵی) نەوت لە هەر چەند کیلۆمەترێکی چوارگۆشەییدا،هەیە.

دەوڵەتی سوری هەر لەدێرزەمانەوە، نەخشەی سیاسەتی “پشتۆێنەی سەوز” ی لە هەموو ڕووەکانەوە: سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و ئابوورییەوە، کێشاوە. لە ڕوی ئابوورییەوە سییاسەتی دابەشکردنی بەرهەمی وەکو چۆن دابەشکردنی کار هەیە، کێشاوە، ئەویش تەرخانکردنی ئەم ناوچەیەیە لەتەك دەرهێنانی نەوت و سامانە سروشتییەکانی دیکەدا، بۆ کاری کشتیاری و پیشەی خەڵکەکەشی تەنها کارکردنە لەو بوارەدا. لێرەدا پرۆژەکانی پیشەسازی، زۆر بە دەگمەن دەبینرێت، تەنانەت کێڵگەیەکی مریشک بەخێوکردن و هێلکە ، کێڵگەی پورەی هەنگ، لەوێ، نینە.

دەوڵەت لە ساڵی ٢٠٠٨ یشەوە، بە بڕیارێکی تایبەتی هەموو پرۆژەیەکی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوەی،قەدەخەکردووە بە پاساوی ئەوەی کە ئەم دەڤەرە لەسەر سنورەو زۆنی جەنگە.

لێرەوە دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی کە بڵێین، پاش ڕزگارکردنی ئەم ناوچەیە لە هێزەکانی ڕژێم و نەمانی ئەو هێزانە، بنەمای ئابورییەکی پتەو هەم بۆ خەڵکی و هەم بۆ پەیەدە و تەپدەم و ئیدارەی خۆجێی، بەجێنەماوە تاکو کاری لەسەر بکرێت. سەرەڕای ئەمەش ئەم دەڤەرەی ڕۆژاوای کوردستان وەکو ئەوانی دیکە گەمارۆیەکی ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسی زۆر گەورەی لەسەرە، بەڕادەیەک کە ڕێگەی هاتنە ناوەوەو ناردنە دەرەوی هیچ شتێک لەوی نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بڕوای پۆڵاینی ئەو خەڵکەو پێداگرتنیان لەسەر ویست و ئامانجەکانیان و ڕۆحی کارکردنی خۆبەخشیانەیان و پەیگیرییان لەسەر سەرکەوتنی ئەم ئەزمونە نوێیە، لەشانی هەبوونی “ماڵی گەل” وە ، تا ڕادەیەکی زۆر کارئاسایی لە ژیانی خەڵکەکەیدا، زۆر بە باشی کردووە. ژیانی ئەمساڵیان لەچاو پارساڵدا بەراورد ناکرێت. نان ئەوەندە هەرزانە وەکو بە بەلاش بێت ئاوایە، نرخی “مازوت” دیزڵ یا گازۆیل، خۆیان وتەنی لە نرخی ئاو هەرزانترە، نرخی بتڵێک غازی گەورە کە پارساڵ لە نێوانی ٨ بۆ ١٠ هەزار لیرەی سوری و جاروباریش بۆ ١٦ هەزار سەرکەوتووە، ئێستا هاتۆتە خوارەوە بۆ ٦٠٠ تا ٨٠٠ لیرە. کارەبا ٥ بۆ ٦ کاژێر لە ٢٤ کاژێردا، هەیەو نرخی لەسەر نییە، واتە بێ پارەیە، لە پاڵ ئەمەشدا موەلیدەی ئەهلی کە بە نرخێکی هەرزان مازوتیان پێدەفرۆشرێت ، تاکو ئەوانیش نرخی کارەبا لەسەر هاووڵاتیان بەرز نەکەنەوە، بە بەردەوامی هەیە. هێڵەکانی تەلەفونی ئەرزی لەناو شارەکاندا یاخود لە نێوانی شارەکاندا، خراونەتەوە کار و پارەی لەسەر نادرێت، واتە ئەمیش، خۆڕاییە، بەڵام نرخی کاڵاو پێداویستییەکانی تر کە بە قاچاخ لە شام و حەڵەبەوە، دێن ، بەهۆی دانی گومەرگ بە هێزی داعش و هێزەکانی دیکەی سەرڕێگاکانیبازرگانی، نرخیان گرانە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تا ڕادەیەک خەڵک دەتوانێت بیانکڕێت.

خەڵکی لە جەزیرە لەسەر داهاتی جیا دەژین، هەرچی کارمەند و موچەخۆرانی پێشوی سەر بە حکومەت بوون ، تا ئێستاش دەچنە پارێزگەی حەسەکە و پارەی خۆیان وەردەگرن، بەشێکی دیکەیان کەسەبە و خاوەن دووکان و خەڵکانی ئاڵووێڵکارن، دەتوانن داهاتی خۆیان بەدەست بهێنن. خێزانی شەهیدان و خەڵکانی کەمئەندام و ئەو خێزانانەی کە پیر و بە تەمەنن و کەسیان نییە کە ژیانیان دابین بکات، “هێزی یەپەگە “، یەکینەکانی پاراستنی گەل” یارمەتییان دەدات.

ئەم بارودۆخە سەختەی کە ئەوان تیایدا دەژین، تەنها بە هەڵگرتنی گەمارۆی ئابوری لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە ، ژیانی خەڵکی ئەو دەڤەرە بە تەواوی دەگۆڕێت. بۆ نمونە کانتۆنی جەزیرە کە خاوەنی دانەوێڵەیەکی زۆرەو زۆربەی لە سایلۆکاندا، پاشەکەوتکراون، ئەوەی کە لێی فرۆشراوە نرخی تەنێکی لە ٢٥٠ دۆلاری ئەمەریکی زیاتری نەکردووە، ئەمە لە کاتێکدا دەوڵەتی عێراق (حکومەتی مالیکی ) بۆ کڕینی هەر تەنێک گەنم، ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ دۆلار، دەدات. وەکو پێشتر وتم بە سەدەها بیری نەوت لە کانتۆنی جەزیرە هەیە کە زۆربەیان هەر لە سەرەتای جەنگەوە لەکار کەوتوون، کە ئەندازیار و شارەزایانی بواری نەوت، تەنانەت لە باشووری کوردستانیشدا، هەن و دەتوانن لە بەگەڕخستنەوەیاندا، یارمەتییان بدەن، دواتر بڕێک لەو نەوت و گاز و غازە بە ڕێگایەك لە ڕێگاکان هەناردەی دەرەوەی ڕۆژاوا بکرێت و بفرۆشرێت، یا لە بوارەکانی تردا پارەداران دەتوانن پارەکانیان لە چەند پرۆژەیەکدا بخەنەگەڕ و کاریش بۆ چەندەها خەڵک مسۆگەربکرێت.

درێژەی هەیە

لێشاوێك له‌ بیروڕای نوێ *

لێشاوێك له‌ بیروڕای نوێ *

دانییل گرین

و. لە‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: سه‌لام عارف

شتینه‌ر نووسه‌رێکی ئاسایی نییه‌، شێوازی نووسینی توندوتیژ و سوتێنه‌ره‌، نه‌ مه‌جازی (métaphorique)ه‌ و نه ‌(جه‌رمان)یشه‌، شێوازی نووسینی، له‌ شێوازی نووسینی میشلە (Mechele) ده‌چێت، مارکس له‌ (ئایدلۆجی ئه‌ڵمانی)دا به‌رامبه‌ر شێوازی نووسینی شتینه‌ر سه‌رسامی خۆی ده‌ربڕیوه و‌ (پرۆدۆن)یش سه‌رسامبووه‌ به‌ شێوازی نووسینی میشیلە.
ئه‌م ده‌مه‌ هێنری ئەفرون تێبینی ئه‌وه‌ی کردووه‌ و سه‌رنجڕاده‌کێشێت بۆ لای ئه‌وه‌، که‌ په‌ڕتوکه‌که‌ی شتینه‌ر واته‌ په‌ڕتووکی (یه‌گانە / بێوێنە unique) ناخرێته‌ خانه‌یه‌ك (classification)ه‌وه‌، چونکه‌ چڕوپڕه‌ و هاوکاتیش ساده‌یه‌، نهێنی ڕسته‌کانی له‌ [مصادر الوجودیة، ماکس شتاینر، ص3،48]دا ده‌بینرێت و ده‌ناسرێته‌وه‌.

تایبه‌تدمه‌ندی مه‌زنی شتینه‌ر له‌ داهێنانه‌ بڵند و به‌ناوبانگه‌که‌یدا ده‌رده‌که‌وێت، واته‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی تاکایەتی (یەگانەیی)دا، که‌ ئه‌و تاکه‌ یه‌گانەیه‌، له‌ هیچ کامێك له‌ تاکه‌کانی دیکە ناچێت، بیۆلۆجی نوێ لایه‌نگری ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ ده‌کات و پاڵپشتییه‌تی ” ئای مرۆڤی یەگانە، ئاخۆ مه‌زنی تۆ له‌ کوێدا خۆی حه‌شارداوه‌؟ ئه‌وه‌ی مرۆڤ پێهه‌ڵده‌ستێت، ته‌نها وه‌ك (مرۆڤێکی یەگانە) پێهه‌ڵده‌ستێت”

شتینه‌ر له‌ (من de son moi)که‌یه‌وه‌ ده‌ستپێده‌کات ” کاتێك، که‌ من ڕزگارم ده‌بێت له‌وه‌، که‌ [من نیم]، ئه‌و کاته‌ له‌ خۆم زیاتر چی دیم ده‌مێنێته‌وه‌؟ با هه‌ر یه‌که‌تان (منه‌ به‌هێز)ه‌که‌ بێت”. پاشان شتینه‌ر ده‌ستده‌داته‌ ڕه‌خنه‌گرتن و سه‌رزه‌نشتکردنی ئه‌وانه‌، که‌ ناویناون “سه‌روه‌رانی یاسادۆست” و ده‌ڵێت ” ئەگه‌ر ئه‌وانه‌ ئازادییان پێبه‌خشین، ئه‌وانه‌ فێڵبازن له‌وه‌ زیاترتان ناده‌نێ، ئه‌وه‌ش، که‌ ده‌تانده‌نێ دزراوه‌ و دارایی خۆیان نییه‌، ئازادی به‌خشراو ئازادی نییه‌، ده‌بێت ئێوه‌ خۆتان ئازادی خۆتان ده‌ستبخه‌ن، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ش، که‌ ئایا من هه‌ڵه‌م، یان هه‌ڵه‌ نیم؟ ته‌نها خۆم ده‌توانم ئه‌و حوکمه‌ بده‌م”

ئه‌و بڕوایه‌ وه‌ها ده‌کات، که‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌کان شتینه‌ر ببێته‌ سه‌رکاروانی ناهۆشمه‌ندی فرۆیدی، که‌واته‌ ده‌بێته‌‌ ده‌وڵه‌مه‌نکاری (من ego) و له‌ هه‌مان کاتیشدا بتوانێت (ئه‌و) دەرکبکات**

” ئیمراتۆریه‌تی بیروڕا، هزر، هۆشمه‌ندی، له‌ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی (من)ه‌که‌دا به‌رگه‌ناگرێت و وردوخاشده‌بێت و ناتوانێت من ده‌ربڕێت، ئه‌و تێگه‌یشتنه ‌concent هه‌ر به‌ناو ئاوایه‌، که‌ گوایه‌ ده‌توانێت من ده‌ببڕێت، چونکه‌ ئه‌و ده‌ربڕینه‌ چییەتی من نییه‌ و توانای دیاریکردنی منی نییه‌”. دواتر شتینه‌ر له‌ته‌ك ڕاپه‌ڕیوه‌کان و به‌رهه‌ڵستکاراندا، خۆی ده‌بینێته‌وه‌ و به‌ناوی ئه‌وانه‌وه‌ ده‌دوێت، واته‌ به‌ناوی ( لانه‌وازان، ڕاپه‌ڕیوه‌کان، به‌رهه‌ڵستکاران، بزێوه‌کان)، ‌هه‌روه‌ها له‌ته‌ك کۆچه‌رییه‌کان- البدو- ئه‌و په‌ڕه‌وازه‌کراوانه‌ی کە ژیانیان مسۆگەرنییە، هه‌ڕه‌شه‌ن له‌ سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆرژوازی ” له‌ دیدی بۆرژوازیدا، ئه‌و په‌ڕه‌وازه‌کراوانه‌، مه‌ترسیین، دوژمنن، له‌نێو ئه‌و په‌ڕه‌وازانه‌دا، هه‌ندێك هه‌ن، ئه‌و جێگه‌ و ڕێگه‌یه‌، که‌ به‌ میرات بۆیان ماوه‌ته‌وه‌، به‌ بارقورسی و به‌رته‌سکییەکی دیاریکراو ده‌زانن و به‌شیانناکات، ئه‌وانه‌ لەجیاتی ئه‌وه‌ی له‌ سنووری هزری مامناوه‌ندیدا بمێننه‌وه‌ و بڕوایان وابێت، که‌ هزره‌کان، فڕیان به‌سه‌ر ئه‌و ڕاستییه‌وه‌ نییه‌ ، که‌ دڵنه‌وایی و ئارامی ده‌به‌خشێت، ئه‌وانه‌ به‌سه‌ر سنوری دابونه‌ریتدا بازده‌ده‌ن و په‌ڕه‌وازه‌ده‌بن و ده‌بنه‌ په‌ڕه‌وازه‌ی ڕه‌فتارسه‌یروسه‌مه‌ر، ئه‌وانه‌ له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا، که‌ ئه‌هلی ڕه‌خنه‌ی توندوتیژن و به‌گومانن، که‌چی (توێژێکی واقوڕماوو به‌رشووبڵاون) وه‌ی به‌حاڵی ئه‌وانه‌، که‌ ناسره‌ون و بێباك دێن و ده‌چن و جوڵه‌یان سه‌یروسه‌مه‌ره‌، بۆژوازی ڕاسته‌قینه‌، لە بەرامبەر ئه‌وانه‌ ده‌ڵێت “په‌ڕه‌وازه‌کان به‌ندبکه‌ن” با “بەردبارانیان بکه‌یین” له‌نێو ئه‌وانه‌شدا، مرۆڤی بلیمەت ده‌رده‌که‌ون، کڕۆکی ئه‌وانه‌، یاخیبونێکی تاگانەیە و گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، ده‌بێت ئه‌و بلیمەتییە ئازادبێت، به‌ دیدی ده‌سه‌ڵات ، ئه‌و بلیمەته (بێخه‌تا) نییه‌، حکومه‌ت نایشارێته‌وه‌ و ده‌ڵێت “ئه‌وه‌ی له‌ته‌کما نییه‌ دوژمنمه‌” .

له‌و بواره‌دا شتینه‌ر به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه‌، که‌ ڕه‌خنه‌یان لێده‌گرت، خۆی نه‌کرده‌ به‌نده‌ی هه‌ڵوێستێکی بێجوڵه‌، ناوبه‌ناو، به‌ زیاده‌ڕۆییکردن، له‌ به‌کارهێنانی ڕسته‌ هه‌راسه‌نکاره‌کاندا، ئه‌و ڕه‌خنه‌چیانه‌ ده‌هروژێنێت، ڕسته‌کانی به‌واتا ئاسایی و باوه‌کانی ناخوێنرێنه‌وه‌، چونکه‌ ئه‌و بۆ هه‌راسانکردن په‌نا ده‌باته‌ به‌ر نوکته ئه‌و نوکتانه‌ هێنده‌ هه‌راسانکارن، گه‌ر وشه‌یی بخوێنرێنه‌وه‌ و نه‌خرێنه‌ باری تایبه‌تی خۆیانه‌وه‌، واتایه‌کی تەواو و به‌پێز نابه‌خشن، بۆنمونه‌ ده‌ڵێت ” گه‌ل مرد، بژی من!”. “به‌ختیاری گه‌ل، نابه‌ختیاری منه‌” ، ” با به‌دیاریکراوی [تاکڕه‌وخواز] بیین، نه‌ك کۆمه‌ڵخواز” پێویسته‌ هه‌رچییه‌ك زاده‌ی بیروباوه‌ڕی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌، فڕێبدرێته‌ ناو چاڵی خاشوخۆڵی کۆمه‌ڵگه‌وه‌.”

گه‌ر “خۆپه‌رستی”ه‌که‌مان هێرشکردنه‌ سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ بێت، که‌ تیایدا ئازادی تابوو، ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ ده‌سه‌ڵات سه‌پێنه‌ره‌، سه‌پاندی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش، بۆ مه‌زنکردنی گۆشه‌گیری نییه‌، به‌ڵکو بانگه‌وازێکه‌ بۆ په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان : هاوبه‌شی ڕێگه‌سازییه‌ بۆ ڕزگاربوون له‌و زۆره‌ملێیه‌، که‌ ژیانی ده‌وڵه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یسه‌پێنێت.
به‌ بۆچوونی شتینه‌ر کۆمه‌ڵگه ‌و هاوبه‌شیی به‌ڕووی یه‌کدیدا ده‌ته‌قێنه‌وه‌، که‌واته‌ [دژبه‌یه‌کن]

له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا، خۆت و هێزی کاره‌که‌ت به‌کارده‌هێنرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ تۆش هاوبه‌شیی به‌کارده‌بەیت، لێره‌دا شتینه‌ر ده‌پرسێت، کێ ده‌توانێت به‌گومانبێت له‌ پێویستیبوونی هاوبه‌شیی؟

له‌سه‌ر ئاستی که‌سی و به‌رهه‌مهێنان بوونی هاوبه‌شیی پێویسته‌

ا- په‌یوه‌ندییه‌ که‌سییه‌کان:-

” کاتێك تۆ پێویستت به‌ دۆستێك، یان خزمه‌تگوزارییه‌کی دۆستانه ‌و تاگانە هه‌یه‌، کۆمه‌ڵگه‌ ناتوانێت بۆتی دابیینبکات”

” من گه‌ره‌کمه‌ بنووسم، تا بیر و بۆچوونەکانم له‌دایك ببن و گیان بکه‌م به‌به‌ریاندا، نووسه‌رێك وێنه‌ی سترانبێژێك، پێویستی به‌وانی دیکە هەیه‌ “گیۆچکه‌کانی دیکە” تا ده‌نگی بیستراوبێت.

(مۆزیز هێس Moses Hess) که‌سێکی نزیکی (مارکس) بوو، ئه‌و ده‌مه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌یدا، خۆپه‌رستییه‌ باوه‌که ‌و خۆپه‌رستیه‌که‌ی (شتینه‌ر) تێکه‌ڵی یه‌کدی بکات، (شتینه‌ر) له ‌بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌، ده‌پرسێت، ئه‌رێ (مۆزیز) خوازیاری چ جۆره‌ هاوبه‌شیه‌که‌؟” گه‌ر(مۆزیز هێس) گه‌ره‌کی بێت و به‌ هۆشیاری بڕوانێته‌ ژیانی ڕاسته‌قینه‌، سه‌دان هاوبه‌شی له‌یه‌کچوو ده‌بینێت، که‌ هه‌ندێکیان زوو له‌ناوده‌چن، هه‌ندێکی دیکەیان به‌رده‌وام ده‌بن، ده‌شێت، ئا له‌م ساته‌دا له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌که‌ی ئه‌ودا، چه‌ند زارۆکێك خه‌ریکی گه‌مه‌کردن بن، با بڕوانێته‌ ئه‌و زارۆکانه‌، چه‌ند هاوبه‌شییه‌کی به‌ختیار ده‌بینێت، که‌ له‌ هاوبه‌شییه‌ خۆپه‌رستییه‌کان پێکهاتوون، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه‌، که‌ خۆی براده‌رێك، یان دڵخوازێکی هه‌بێت، له‌وه‌وه‌ ده‌توانێت ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رکه‌وێت، که‌ چۆن دڵێك دڵێکی دیکە ده‌دۆزێته‌وه ‌و خۆپه‌رستانه‌ یه‌کده‌گرن، تا چێز و خۆشی به‌ یه‌کدی ببه‌خشن له‌وانه‌یه‌ له‌سه‌ره‌ڕێ توشی به‌ توشی چه‌ند ناسیاوێکه‌وه‌ ببێت و داوای لێبکه‌ن له‌ته‌کیاندا بچێت بۆ قاوه‌خانه‌، ئه‌ویش له‌ته‌کیاندا ده‌چێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ ناچێت له‌ ته‌کیاندا، که‌ به‌زه‌یی به‌واندا دێته‌وه‌، به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌ی چێژ وه‌ربگرێت له‌و یه‌کدی بینینه‌ چاوه‌ڕواننه‌کراوه‌.”

شتینه‌ر گه‌ره‌کییه‌تی، له‌ته‌ك ئه‌وانه‌دا یه‌کبگرێت، که‌ له‌ خۆی ده‌چن، تا بتوانیین ” بەهۆی هێزی هاوبه‌شمان، له‌وه‌ زیاتر ئه‌نجامبده‌یین، که‌ ته‌نها هێزێك ئه‌نجامیده‌دات.هاوبه‌شیی بریتییه‌ له‌ یەکگرتنی هێزی من له‌تەك هێزه‌کانی دیکە” شتینه‌ر له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا، که‌ بۆچوونی ئاوا بووه‌، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بووه‌ له‌ته‌ك هاوبه‌شیی ناکامدا به‌رده‌وامبێت، لای ئه‌و مافی کشانه‌وه‌ش، له‌وێوه‌ سه‌رچاوه‌یگرتووه‌، بۆئه‌وه‌ی هاوبه‌شیی پته‌و و کاریگه‌ر بێت، ده‌بێت له‌ یه‌گانەیەوە ه‌unicité سه‌چاوه‌یگرتبێت ” ته‌نها ئه‌و کاته‌، که‌ یەگانەین، ده‌توانین په‌یوه‌ندییه‌کان له‌ته‌ك ئه‌وانی دیکەدا دروستبکه‌ین، جیاوازی له‌نێوان هاوبه‌شیی و کۆمه‌ڵی سه‌پێنراودا چیه‌ ؟” له‌ هاوبه‌شییدا تاکی ڕاسته‌قینه‌/ سەربەخۆ له‌ته‌ك تاکی دیکەی وەك خۆیدا یه‌کده‌گرێت، بەڵام له‌ کۆمه‌ڵی سه‌پێنراودا، پابه‌ستی و زۆره‌ ملێییه‌. ڕه‌گوڕیشه‌ی ئه‌و فیدریاڵیی ئازادیخوازانەیە ‌fédéralism libertair، که‌ دواتر (پرۆدۆن) و (باکۆنین) بره‌ویان پێدا و بۆ هزری (شتینه‌ر) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌و هزر و کردەیه‌ بڕوایان به‌ یه‌کگرتن و مافی جیابوونه‌وه‌ش هه‌یه‌و ده‌یپارێزن.

ب- په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان:-

” کێ وتوویه‌تی تاکێك ده‌توانێت هه‌موو شتێك بکات. گه‌ر تۆ، چه‌ند ملوێنێکت به‌دواوه‌ بوو، بۆ ئه‌وه‌ی بتپارێزن واتای ئه‌وه‌یه‌، که‌ تۆ هێزێکی بێشومارت له‌ته‌کدایه‌ و ده‌توانرێت سه‌رکه‌وتن ده‌ستبخرێت. ئێوه‌ دووازده‌ دانەتان ده‌کاته‌ دووازده‌، هه‌زارانتان ده‌بێته‌ گه‌ل، ملوێنه‌هاشتان ده‌بێته‌ مرۆڤایه‌تی شتینه‌ر وه‌ك سۆشیالیستێکی ئازادیخواز دێته‌ مه‌یدانی هاوبه‌شیی جه‌ماوه‌ریی پرۆلیتاریاوه‌‌، نه‌ك وه‌ك تاکڕه‌وخوازێك، ئه‌و خۆی گیرۆده‌ی سنووری داواکردنی یه‌گانە‌یی نه‌کردووه‌، شتینه‌ر وتوویه‌تی ” کرێکاران خاوه‌نی هێزێکی هێگ جار مه‌زنن، ئەگه‌ر بەکرده‌وە بەوە هۆشمه‌ندبن، هیچ هێزێك ناتوانێت به‌ره‌وڕوویان بوه‌ستێته‌وه‌ و به‌رگه‌یبگرێت، ئه‌وه‌ی که‌وتۆته‌ سه‌رشانی کرێکا‌ران، ئه‌وه‌یه‌، کارکردن بوه‌ستێنن و به‌رهه‌می کاره‌کانیان بخه‌نه‌ ژێر ده‌ستی خۆیان و چێژی لێ وه‌رگرن” ئا ئه‌وه‌یه‌ واتای بزوتنه‌وه‌ کرێکارییه‌کان، که‌ لێره‌ و له‌وێ ده‌رده‌که‌ون.

په‌ڕاوێز
*په‌ڕتوکی- من العقیدة الی الممارسة- دانییل غیرین. ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ هه‌ردوو چاپه‌ فه‌ره‌نسیه‌که‌دا نییه‌، پێده‌چێت وه‌رگێڕی عه‌ره‌بزمان زیادیکردبێت له‌به‌رئه‌وه‌ی،له‌ته‌ك ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کانی په‌ڕتوکه‌که‌دا ده‌گونجێت. و-ك

** هه‌ڵچوونی ناهۆشمه‌ندانەی هه‌موو غه‌ریزه‌- سێکسییه‌کان- من، ئەو و منی باڵا le ça le moi et le sumoi . و-ع

*** concept : تێگه‌یشن / چەمك، بریتییه‌ له‌ نواندنێکی ئاوەزی گشتی و داماڵراو له‌ پرسێك، بۆ نمونه‌ تێگه‌یشتی ده‌سه‌ڵات. و- ع

**** القاعدیة /normalité/ باو/ ئاسایی بریتییه‌ له‌کۆی بنه‌ماکانی کۆمه‌ڵگه‌، زۆر جار له‌ پیشاندانی ڕه‌خنه‌دا به‌کارده‌برێت، ڕه‌خنه‌ له‌ بنه‌ماو دابونه‌ریته‌ کۆنه‌کان، له‌وانه‌، که‌ له‌ لێکدانەوە و ئه‌رکه‌ ئاینییه‌کانه‌وه‌ هاتوون، یان له‌ بنه‌ماکانی ڕژێمی بۆرژوازی، یان له‌ بنه‌ماکانی ڕژێمه‌ ده‌سه‌ڵاتگه‌راکان، به‌گشتی و له‌ناویادا ستالینزم. و-ع

گفتوگۆی خەیاڵکردی نێوان کارڵ مارکس و میخائیل باکونین

گفتوگۆی خەیاڵکردی نێوان کارڵ مارکس و میخائیل باکونین

مۆریس کرێنستن
و. لە فارسییەوە: هەژێن

بۆ خوێندنەوە لە ئینتەرنێت، کۆمپیوتەر و مۆبایل

Click to access K%29%20imaginary%20dialog%20-%20Online%20Version.pdf

http://issuu.com/anarkistan/docs/k__imaginary_dialog_-_online_versio

بۆ چاپکردن لەسەر کاخەز

Click to access K%29%20imaginary%20dialog-print-version.pdf.pdf.pdf

http://issuu.com/anarkistan/docs/k_imaginary_dialog-print-version.pd

ڕۆژاوا، ئەزموونێکی نوێ، باشترین نموونەیەکە لە بڕواکردنە سەرخۆ لە بەرگری و خۆڕاگریی

 ڕۆژاوا، ئەزموونێکی نوێ، باشترین نموونەیەکە لە بڕواکردنە سەرخۆ لە بەرگری و خۆڕاگریی.

زاهیر باهیر- سلێمانی

٢٠/٠٥/٢٠١٤

بەشی یەکەم:

بەرلەوەی بچمە ناو باسەکەمەوە دەمەوێت ئەوە بە خوێنەری کورد ڕابگەیەنم کە ئەوەی لێرەدا دەیخوێننەوە، بەرەنجامی گەشتێکی دوو هەفتەیی خۆمە لەگەڵ برادەرێکمدا کە لە مانگی ئایاردا بۆ کوردستانی ڕۆژاوا، کردمان، لە بینینی هەر هەموو دەزگە کۆمەڵایەتییەکان و بەرپرسانی ئەو دەزگانە لە سەرۆکی ئەنجومونی تەشریعی و تەنفیزی و قەزایی و گەلێک لە بەرپرسانی دیکەی وەکو بەرپرسی کاری جەنگی و بەرگری، کاروباری ناوخۆ،پەروەردەو ڕۆشنبیری، تەندروستی و چارەسەر، دادگا و لیژنەی باڵای پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان و بەرپرسانی دەزگەی ئاسایش و لیژنەی باڵای بزوتنەوەی کۆمەڵگەی دیمۆکراسی “تەپدەم” و نوێنەران و چالاکوانانی ئەنجومەنەکان، لیژانەکان و کارمەندانی کەناڵی تەلەفزوێنی ڕوناهی و مەڵبەندی ڕٶشنبیری و هەندێک لە ڕۆشنبیران و نوسەرانی دیکەو و زۆری تریان، کەمن وەکو بینەرێکی ئەو بارودۆخە و بیسەرێکی ئەو کەس و لایەنانە، بێ هیچ درۆو زیادپێوەنانێک، دەیانگێڕمەوە.

دووهەمیش، ئەوەی کە لێرەدا باسیدەکەم،کە وەکو شاهیدێکی بەرچاو بینومە، تەنهاو بە تەنها ڕەنگدانەوەو کاردانەوەی ئەم ساتە مێژووییەیە کە لە ئێستادا کۆمەڵگەی ڕۆژاوای کوردستانی پیایدا تێدەپەڕێت، کە لە بارودۆخێکی ئاوا سەختدایە، گەر بە چاوی خۆت نەیبینێت ، وێناگرتنی نیمچە مەحاڵێکە.لێرەشەوە دەمەوێت ئەوە بڵێم کە پێشبینیکردنی بارودۆخەکە و داهاتوی ئەو خەڵکە خۆڕاگرەی ئەم بەشەی کوردستان ، نەک هەر کارێکی گەلەك ئەستەمە، بەڵکو قسەکردن لەسەری، بێ ڕەچاوکردن و هەڵسەنگاندنی سەرجەمی زروفە ناوخۆیی و دەرەکییەکان،کارێکی یەکجار گرانە.

ئەزموونێکی نوێ لە ناوچەکەدا:

ڕاپەڕینی خەڵکی و سییاسەتی حەکیمانەی ڕێکخستنی پەیەدەبە باڵەسەربازییەکانیشیەوە، نەک ڕۆژاوای بە پێچەوانەی ڕوداوی بەهاری عەرەبی برد، بەڵکو ئەزموونێکی ئاوای نوێشی بۆ سەرجەمی گەلانی ناوچەکە، ئافریندەکرد کە شیاوی هاوکاری و چاولێکردن و ستایشکردن و بە هەند وەرگرتنە ، تا ئەو ڕادەیەی کە تەواوی قسەو باسی وەهمیانەی تەنانەت سەرجەمی تاک و ڕێکخراوە ڕامیارییەکانی وڵاتانی ئەوروپاشی ڕەواندۆتەوە کە کەوتونەتە بەردەم هەژموونێکی ئاوای ماسمیدیای لیبراڵ و دەزگە سیخوڕییەکانیان، کە گوایە گەر دەوڵەت و دەزگە داراییەکان و سەرمایەداران نەبن ، ئیدی ژیان گەر نەشوەستێت ئەوە بە دڵنیاییەوە دەبێتە فەوزاو پشێوی.

لە هەڵسەنگاندنی بارودۆخێکی ئاوادا و لە کاتێکدا کە ئەزموونی ڕاپەڕین و ” بەهاری عەرەبی” جگە لە سەلماندنی ئەوەی کە خەڵکی خاوەنی ئەو هێزە لەبننەهاتووەن کە لە ڕووداوەکاندا پاڵەوانی مێژووین ، بەڵام لە دەرەنجامەکاندا مەرج نییە کە ئەوەی کە خواستیانەو خوازیاریبوون بێنەدی، شتێکی دیکە نەبوو. جگە لەم خاڵە ” بەهاری عەرەبی” بەرهەمهێنەری شتێکی گەلێک پێچەوانەی ئامانجەکانی خەڵکی بوو.

خاڵێکی دیکەی تێڕوانین لە ئەزمونی ڕۆژاوا ، گەر بمانەوێت ڕووداوەکان وەك خۆیان ببینین، دەبێت خۆبەدوورگرتنمان بێت لە تێڕوانینی ئایدۆلۆجییانە، کە پێشهات بەیەك کۆمەڵە پێشبینی و چارەسەری حازری نێو پەرتوکەکان و بیروڕای دۆگمایانەوە لەم بەسەرهاتە، دێنە مەیدانەوە، کە نەك هەرگیز ناتوانیین لەو هەل و مەرجە مێژووییانە تێبگەین کە بوونەتە هۆکارەکانی روودانی ئەو ئەزموونە، بەڵکو هەرگیزیش وانەو سوودوو کەڵکیشی لێوەرناگرین.

تایبەتمەندییەکانی ئەم ئەزموونە و ئەو بناغانەی کە دەیخەنە قاڵبی ئەزموونێکی نوێوە، گەلەکن ، بەڵام من لێرەدا هەوڵدەدەم هەندێکیان دەستنیشان بکەم و زۆر بەکورتی هەڵوێستەیەکیان لەسەر بکەم.

یەکەم: پەیەدە :

پەیەدە وەکو پارتێکی هاوچەرخ و عەمەلی، کە بانگەشەی دژ بە دەوڵەت و دەسەڵات دەکەن و باوەڕیان بە گۆڕینی کۆمەڵگە لە خوارەوە بۆ سەرەوە هەیە، خاوەنی تەواو بەرنامەیەکن کە لە غیابی دەسەڵاتی مەرکەزیدا ئەمان دەبێت چی بکەن و چۆن ئەو بۆشاییە پڕ بکەنەوە ، بۆیە ئەمان لە بواری بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەدا بەرنامەیەکی سەرومڕیان بە هەموو کەموکوڕییەکانییەوە، لە کاتی هاتنە پێشەوەی ئەو هەل و مەرجەدا، هەبووە. گرنگیی و وردبینی ئەم پارتە لەوەدا بووە کە بەرنامەیەکی تەواویان بۆ ڕێکخستنی کاروبارەکانی کۆمەڵگە پێش دروستکردنی دەزگەیەکی خۆجێی کە جۆرێک لە فەرمانڕەوایی گەل بکات ، لە دروستکردنی لیژانیا کۆمیتەی بچوک و گەورە، هەبووە. بۆ ئەم کارەش سەرەتا هاتوون پرۆژەیەکیان لە ژێر ناوی “تەپدەم” یاخود ” بزوتنەوەی کۆمەڵگەی دیمۆکراسی” دروستکردووە.

ئەم دەزگەیە خاوەنی پرۆژەیەك بووە کە توانیوێتی تانوپۆی خۆی بۆ نێو سەرانسەری توێژە کۆمەڵایەتییەکان لە هەموو شار و گوندێکدا لە بواری کاروباری ڕۆژانەدا، شۆڕبکاتەوە. لەو لیژنانەش: لیژنەی ئابوری، لیژنەی صوڵح، لیژنەی یارمەتی، کۆمونەکان، ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان، لیژنەی ژنان و لیژنەی فەرهەنگ و ڕۆشنبیری و لیژنەی لاوان و گەلەك لیژنە و کۆمیتەی دیکە. بۆ ئەمەش لە هەموو شارێك و گوندێکی گەورەدا ” ماڵی گەل” یان، دروستکردووە. ئەم لیژنانە کاریان لەسەر پڕکردنەوەی بۆشاییەکانی نێو ژیانی کۆمەڵگەی کوردستان لە هەر یەکێك لەو کانتۆنانەدا، کە سەپێنراوە بەسەریاندا، کردوە، کە لە ڕاستیشدا تەپدەم توانیوێتی ڕۆڵیکی زۆر کاریگەرانە ببینێت بەتایبەت دوای ئەوەی کە هێزی سوپای ئەسەد لە دەڤەرە کوردییەکانلە ژێر فشاری هێزەکانی کورددا، بەناچاری کشایەوە، بەڕوودانی ئەمەش یانی دروستبوونی پشێویەکی زۆر کە لە دۆخێکی ئاوادا و لە غیابی دەسەڵاتێکدا، کۆمەڵگە ڕووبەڕوی مەترسییەکی گەورە لە هەموو بوارەکانی ژیاندا، دەبێتەوە. ئەمەش ئەو ڕاستییە دەگەیەنێت کە ئەمان بارودۆخە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابورییەکە، پەیەدەی ناچار کردووە ، کە دەبێت بەرنامەیەکی عەمەلییان هەبێت ، کەواتە دروستبوونی تەپدەم، گەرچی پێشینە چەن ئایدیایەکی یارمەتیدەر هەبووە، بەڵام لە ڕاستیدا خولقێنەری ئەو زروفە چاوەڕواننەکراوە، بووە.

دروستبوونی “تەپدەم” ، بزوتنەوەی کۆمەڵگەی دیمۆکراسی ، لەو بارودۆخەدا، زۆر کارامانە و بەپەلە پڕۆژەکەیان خستەگەڕو توانیویانە کە بەر لە کارەساتی پشێوی و هەڵوەشاندنەوەی بەهاکانی کۆمەڵگە لەو سەردەمە ئاڵۆز و ناسکەدا، بگرن.

بە ڕای من لە بەئەنجامگەیاندنی ئەو پڕۆژەیە سێ هۆکاری سەرەکی لێرەدا، ڕۆڵی گرنگیان هەبووە. یەکەمیان ئیرادەی پتەویان بووە کە بڕوایان بە جێبەجێکردنی پرۆژەکەیان، هەبووە. دووهەمیان ئامادەیی تەواوی تاکەکانی ئەو کۆمەڵگەیە کە خۆبەخشانە لە هەموو بوارەکاندا کار بکەن: ” مامۆستایان، کارمەندان و کرێکارانی خەستەخانەکان، شارەوانییەکان،دەزگە خزمەتگوزارییەکانی دیکە، تەنانەت پۆلیسی هاتووچۆش”. بە کورتییەکەی چوونەوە سەرکارە پێشینەکەیان ، بەڵام بێ هیچ بەرامبەرییەك، واتە موچەیەك لەلایەن تەپدەم و دواتریش ئیدارەی خۆجێییەوە. سێهەمیش: دروستکردنی لەشکری بەرگری لە گەل، لە هێزی ئاسایش و هێزی “یەپەگە” ، یەکینەکانی پاراستنی گەل و هێزی ” یەپەژە” یەکینەکانی پاراستنی ژنان ، کە ڕۆڵێکی یەکجار کاریگەرییان، هەبووە لە هەل و مەرجێکی ئاوا ئاڵۆزدا، لە بەرگرتنی هەرەسهێنانی کۆمەڵگەی کوردستان ، بە هەمووپێکهاتەکانییەوە.

تەپدەم بە هەموو کەموکوڕییەکانییەوە، هاوکارێکی گرنگی دۆخە بابەتییەکەی ئەو دەڤەرانە ، جەزیرە و کۆبانی و عەفرین، بووەو دیسانەوەش لە خولقاندنی ئەو دەزگە خۆجێییەی کە ئێستا هەیە، ڕۆڵێکی گەورەی بینیوە.

………….       درێژەی هەیە.

ئەنارکیزم و مارکسیزم

ئەنارکیزم و مارکسیزم

نووسینی : دانیێل گرین
و. لە فارسییەوە: هەژێن

 

بۆ خوێندنەوەی لە سەرهێڵ، کۆمپیوتەر و مۆبایل ، کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە

Click to access K%29%20Enarkizm%20%26%20Marxizm-%20Online%20Version.pdf

بۆ چاپکردن لەسەر کاخەز، کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە

Click to access K%29%20Enarkizm%20%26%20Marxsizm%20-%20print%20Version.pdf

 

بە سوی آنارشیسم

بە سوی آنارشیسم

اریکو مالاتیستا

ترجمە : نسیم روشنایی

ورژن آنلاین : برای خواندن در انترنت، کمپیوتر و موبایل

Click to access F%29%20Malatesta%20Print%20version%20-%20Online%20Version.pdf

ورژن چاپی : برای چاپکردن روی ورق

Click to access F%29%20Malatesta%20Print%20version%20-%20Print%20Version.pdf

اللاسلطویة (الأنارکیة) کما نراها

اللاسلطویة (الأنارکیة) کما نراها

الفیدرالیة الأنارکیة – بریتانیا

ترجمة : مازن کم الماز

 

النسخة الکترونیة للقراءة  علی انترنت، کمبیوتر و الموبایل

Click to access A%29%20Anarchism_As_We_see_it-online%20version.pdf

 

النسخة للطباعة

Click to access A%29%20Anarchism%20As%20We%20see%20it-Print%20Version.pdf

بەرەو ئەنارکیزم

بەرەو ئەنارکیزم

ئێریکۆ مالاتێستا

 و. لە فارسییەوە:هەژێن

ڤێرژنی سەرهێڵ : بۆ خوێندنەوە لە ئینتەرنێت و کۆمپیوتەر و مۆبایل

Click to access K%29%20Berew%20Anarkizm-%20Online%20Version.pdf

ڤێرژنی چاپی : بۆ چاپکردن لەسەر کاخەز

Click to access K%29%20berew%20Anarkizm%20-%20print%20version.pdf