ئەرشیفەکانى هاوپۆل: كوردی – Kurdi

بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان

Mangirtnî piştîwanî kurdanî xorhellat le mangirtnî zîndanyanî zîndanî wirmê

Mangirtnî piştîwanî kurdanî xorhellat le mangirtnî zîndanyanî zîndanî wirmê

Le şarî slêmanî komellêk le kurdanî xorhellat be mebestî rageyandinî hawpipiştî xoyan le znîdanyanî mangirtûy zîndanî wirmê û agadarkirdnewey parlemanî herêmî kurdistan û layene peywendîdarekan bo mawey dû roj manyangirt, taweku ewan [arlemanî herêmî kurdistan û layene peywendîdarekan] le rêgey dêplomasîyewe guşar bxene ser desellatdaranî êran bo cêbecêkirdnî daxwazîyekanî zîndanyanî mangirtûy zîndanî wirmê.

Amancî kurdanî mangirtûy xorhellat le şarî slêmanî: hellweşandnewey szay lesêdaredan û herweha naçarkirdnî desellatdaranî êran bû be wellamdanewey daxwazîyekanî zîndanyanî mangirtû û azadîkirdnî zîndanyan.

Bo zanyarîy zyatir lebarey mangirtnî zîndanyanî zîndanî wirmê û herweha kurdanî mangirtûy xorhellat le slêmanî, detwanin peywendî bem jmare telefonewe bken:

[00964]07503482997

مانگرتنی پشتیوانی کوردانی خۆرهەڵات لە مانگرتنی زیندانیانی زیندانی ورمێ

مانگرتنی پشتیوانی کوردانی خۆرهەڵات لە مانگرتنی زیندانیانی زیندانی ورمێ

لە شاری سلێمانی کۆمەڵێك لە کوردانی خۆرهەڵات بە مەبەستی ڕاگەیاندنی هاوپپشتی خۆیان لە زنیدانیانی مانگرتووی زیندانی ورمێ و ئاگادارکردنەوەی پارلەمانی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ مانیانگرت، تاوەکو ئەوان [ارلەمانی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان] لە ڕێگەی دێپلۆماسییەوە گوشار بخەنە سەر دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ جێبەجێکردنی داخوازییەکانی زیندانیانی مانگرتووی زیندانی ورمێ.

ئامانجی کوردانی مانگرتووی خۆرهەڵات لە شاری سلێمانی: هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان و هەروەها ناچارکردنی دەسەڵاتدارانی ئێران بوو بە وەڵامدانەوەی داخوازییەکانی زیندانیانی مانگرتوو و ئازادیکردنی زیندانیان.

بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی مانگرتنی زیندانیانی زیندانی ورمێ و هەروەها کوردانی مانگرتووی خۆرهەڵات لە سلێمانی، دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنەوە بکەن:

07503482997[00964]

 ٠٧٥٠٣٤٨٢٩٩٧[٠٠٩٦٤]

شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی دره‌نگ یاخود زوو ، باکوری کوردستان، ڕاده‌ماڵێت

شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی دره‌نگ یاخود زوو ، باکوری کوردستان، ڕاده‌ماڵێت

زاهیر باهیر – له‌نده‌ن

20/11/2014

ئه‌مه‌ی ‌ له‌م وتاره‌دا دێت به‌رئه‌نجامی هه‌فته‌یه‌ك بینینی بارودۆخی ئێستای کوردستانی تورکیایه‌ (باکوری کوردستان) که‌ له‌گه‌ڵ 4 که‌سی دیکه‌دا، دوو پیاو و ژنێکی نقابی و ژنێکی فێمێنیستی ئه‌نارکست هاوکات چالاکوانێکی نقابیشه‌ که‌ له‌ ڕۆژی 02/11/14 چوین بۆ ئه‌وێ.   چونمان بۆ کوردستانی باکور که‌مپپه‌ینێك بوو له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا که‌ له‌ لایه‌ن که‌مپی ئاشتی له‌ کوردستان و پارتی دیمۆکراتی خه‌ڵک و کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی دیمۆکراسی، ڕیکخرابوو، که‌ له‌ هه‌ر وڵاتێک کۆمه‌ڵێك له‌ چالاکوانی سیاسی و نقابی بۆ بینین و ئاشنابوون به‌ بارودۆخه‌که‌ و به‌ مه‌به‌ستی کردنی که‌مپه‌ینی یارمه‌تیدانی هه‌مه‌جۆره‌ به‌ تایبه‌ت له‌یارمه‌تیدانی ئاواره‌کانی شه‌نگاڵ و کۆبانیدا، ڕێکخرابوو.

له‌ سه‌فه‌ره‌که‌ماندا خه‌ڵکانێکی زۆرمان دیت و کۆبونه‌وه‌شمان له‌گه‌ڵ لایه‌نگه‌لێکی زۆری وه‌کو : پارتییه‌ سیاسییه‌کان، نقابه‌کان ، هاوسه‌رۆکی شاروانی ئامێد و شاری سروس (Suruc ) ی ده‌مسنوری کۆبانی ، لیژانه‌ مرۆییه‌کانی هاوکاری و یارمه‌تیدانی که‌مپه‌کانی په‌نابه‌ران و ئاواره‌کان، گونده‌کانی سه‌ر سنوری کۆبانی، نوێنه‌ره‌کانی بزونته‌وه‌ی ئازادی دیمۆکراسی ئافره‌تان، کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ ، نوێنه‌ره‌کانی پارتی دیمۆکراتی ناوچه‌که‌، کۆمه‌ڵه‌ی پارێزه‌رانی ئامێد و دواتریش دانیشتن له‌گه‌ڵ فیدراسوێنی خانه‌وادانی به‌ندکراوان.

له‌ داننیشتنه‌کانماندا له‌گه‌ڵ خه‌ڵکان و سه‌رجه‌می ئه‌و ده‌زگایانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ته‌واوی ئازدی و سه‌ربه‌ستیمان له‌ کردنی پرسیاری په‌یوه‌ست به‌ بارودۆخه‌که‌ و  به‌رپرسیارییان و هه‌روه‌ها چۆن ڕوبه‌ڕوی کێشه‌کان و پلانی ئێستا و داهاتویان، ده‌بنه‌وه‌ ، هه‌بوو .

گومان له‌وه‌دا نه‌بوو که‌ هه‌ر یه‌که‌و لایه‌نێك له‌و ڕێکخراو و ده‌زگه‌یانه‌ی که‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ ناوم هینان ، له‌ ئه‌رك وکار و به‌رپرسیاریدا قورساییه‌کی زۆریان له‌سه‌ر شان بوو، له‌وانه‌ : بێ پاره‌یی ، که‌می‌ ژماره‌ی یارمه‌تیده‌ران و هاوکاریکردن له‌ لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌نده‌وه‌‌ ، لایه‌نێکی دیکه‌ی کێشه‌کانیان، بوون . هه‌بوونی ئه‌م کێشانه‌ش ، ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ‌ بۆ ئه‌م هۆکارانه‌ی خواره‌وه‌:

  • هێڕشی داعش له‌ شه‌نگال و کۆبانی گه‌وره‌ترین کێشه‌ی له‌ ناوچه‌که‌دا دروستکردوه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هاتنی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ ئاوا‌ره‌کانی ئێزیدیییه‌کان و کانتۆنی کۆبانییه‌وه‌ ، که‌ له‌ خۆیدا کێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ هه‌ر یه‌ك له‌و ده‌زگه‌یانه‌ی سه‌ره‌وه‌ دروستکرده‌وه‌.
  • هێواشی پرۆسه‌ی ئاشتی نێوانی په‌که‌که‌ و حکومه‌تی تورکیا ، که‌ له‌ حاڵی حازردا ئه‌و پرۆسه‌یه‌ له‌ خانه‌ی ڕاوه‌ستاندایه‌ . ئاشکرایه‌ ئه‌مه‌ش خه‌ڵکی توڕه‌ و بێ ئومێد و هیوابڕاو کردووه‌.
  • به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ له‌ کۆبانیدا یانی به‌رده‌وامبوونی کوشتن و هه‌ڵکه‌ندنی زیاتری خه‌ڵکی له‌ شوێنه‌کانی خۆیان، ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ که‌ هیچ نیشانه‌یه‌کی تێکشکانی داعش به‌ ئاشکرا، دیارنییه‌ ، هاوکاتیش به‌ڵگه‌ی هاوکاری و یارمه‌تیدانی حکومه‌تی تورکیا بۆ داعش له‌ ئارادایه‌. هه‌موو ئه‌مانه‌ش ڕۆڵی خۆیان‌ له‌ خۆپیشاندانه‌کان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییه‌کاندا، ده‌بینن ، که‌ پۆلیسی ڕژێمیش به‌ دڕنده‌ترین شێوه‌ وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌ و ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ش بارودۆخه‌که‌ ئاڵۆزتر و شلۆقتر ده‌کات.

گرنگتیرین تێبینیمان بۆ بارودۆخه‌که‌ ئه‌وه‌ بوو که‌ ‌ چه‌نده‌ها ده‌زگه‌ و لیژان و گروپی دیکه‌ ‌ له‌ شوێن و کاتی جیا جیادا دروستبووبون که‌ سه‌ربه‌خۆ له‌ ده‌زگه‌ ده‌وڵه‌تییه‌کان، کاره‌کانی خۆیانیان ئه‌نجامده‌دا. هه‌ندێك له‌مانه‌ له‌ کۆنداو هه‌ندێکی دیکه‌یان له‌م دوو سێ ساڵانه‌ی پێشوودا دامه‌زرابوون . هه‌ر یه‌که‌ش له‌مانه‌ بۆ پێشه‌وه‌چونی کۆمه‌ڵ و به‌ره‌و سه‌قامگیرکردنی بارودۆخه‌که‌ ، بۆ به‌رپاکردنی ئاشتی، ئازادی، دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ، مافی مرۆڤ، کاری جددیان ده‌کردو هاوکاتیش په‌یوه‌ندی پته‌و و هاوکاری پێویست، له‌ نێوانیاندا هه‌بوو.

زۆربه‌ی زۆری ئه‌م ڕێکخراو و کۆمه‌ڵانه‌ به‌ زۆره‌ملێی یا خۆسه‌پاندن، دروستبووبوون ، واته‌ خۆیان، خۆیان به‌سه‌ر بارودۆخه‌که‌ و حکومه‌تی ناوه‌ندیشدا، سه‌پاندبوو. ئه‌مه‌ش هۆکاری بینین و هه‌بوونی ئه‌و کرژی و ئاڵۆزییه‌ بوو که‌ له‌ نێوانی ئه‌وان و حکومه‌تی تورکیادا، هه‌بوو.   جێگای سه‌رسوڕمان نییه‌ بگره‌ له‌ بارێکیشدا مایه‌ی خۆشحاڵیه ‌ ، که‌ ده‌بینیت په‌یوه‌ندی له‌ نێوانی والی شاری ئامێد و سه‌رۆکی پۆلیسی ئه‌وێ له‌گه‌ڵ شاره‌وانی و لیژنه‌ی شاره‌وانییدا نییه‌. ئه‌م دیارده‌یه‌ ته‌نها له‌ماندا ناوه‌ستێت به‌ڵکو له‌ نێوانی گه‌لێك له‌ ده‌زگه‌کانی دیکه‌و ده‌زگه‌ ده‌وڵه‌تییه‌کانیشدا، هه‌یه. بۆ نموونه‌ کاتێك که‌ پرسیارمان له‌ لیژنه‌ی مافی مرۆڤ کرد ، ئایا نوسراو و نامه‌یان بۆ پۆلیس سه‌باره‌ت به‌ خوڵق و مامه‌ڵه‌یان و هه‌راسانکردنی خه‌ڵکی ئه‌وێ ، ناردوه‌؟ له‌ وه‌ڵامدا وتیان ” پێویست ناکا ت بۆیان بنوسین چونکه‌ هه‌رگیز وه‌ڵاممان ناده‌نه‌وه‌ ” . له‌ لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ گه‌لێك قوتابخانه‌ی کوردی هه‌یه‌ که‌ به‌ زمانی کوردی ده‌خوێنن، به‌ڵام له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ ناناسرێن ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵکی زۆر به‌ جددی و به‌ وره‌وه‌ هاوکاری قوتابخانه‌کان ده‌که‌ن و بڕوایان وایه‌و دڵنیان له‌وه‌ی که‌ ڕۆژێك دێت و ده‌توانن حکومه‌ت ناچار بکه‌ن به‌ دانپیانان و ناسینی قوتابخانه‌کانیاندا.

کاتێك پێشتر‌ ئاماژه‌م به‌وه‌ کرد که‌ وتم تا ڕاده‌یه‌ک جێگای خۆشحاڵییه‌ که‌ په‌یوه‌ندی ‌ له‌ نێوانی گه‌لێك له‌و ده‌زگه‌یانه‌ و ده‌وڵه‌ت و ده‌زگه‌کانیدا ، نییه‌، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌مڕۆ له‌وێ پاوه‌ر، ده‌سه‌ڵاتێک هه‌یه‌ له‌شانی ده‌سه‌ڵاتیكێ دیکه‌وه‌ ، خه‌ڵکی له‌وێ ڕووبه‌ڕوی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت به‌ شێوازی خۆیان ده‌بنه‌وه‌‌ و ته‌حه‌دای ده‌که‌ن. له‌وێ ده‌سه‌ڵات و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری گه‌لی، خه‌ڵکی ، هه‌یه ده‌سه‌ڵاتێك که‌ خه‌ڵکی باوه‌ڕیان پێی هه‌یه‌ و کاری تیادا ده‌که‌ن ، به‌ گوێره‌ی ده‌سه‌ڵاتیان خۆیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی که‌مایه‌تی ده‌سته‌بژێردا ، سه‌پاندووه‌ وایان له‌ ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان کردووه‌ که‌ ‌ ‌هێزو توانایه‌کی ئاوای هه‌بێت، که‌ ده‌توانێت کاره‌کانی ڕاپه‌ڕێنێت.   له‌م ڕێگایه‌وه‌ که‌ باوه‌ڕیان پێی هه‌یه‌ ‌ به‌ره‌ به‌ره‌ پاوه‌ر و ده‌سه‌ڵات له‌ که‌مینه‌ی ده‌سته‌بژێر وه‌رده‌گرنه‌وه‌ ،   ئه‌م جۆره‌ خه‌باته‌ش، له‌ کاتێکدا ‌ که‌ سه‌رجه‌می شاره‌کانی کوردستان یا هه‌ر هه‌موویان، یاخود زۆربه‌یان کوردن و باوه‌ڕێیان به‌ گۆڕانکارییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کان هه‌یه‌ ، گران نییه‌ .   ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ نیشانده‌دات که چۆن ‌ شؤڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ بنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ ده‌ستپێده‌کات نه‌ك له‌ سه‌ره‌وی کۆمه‌ڵ.

دوای 28 ساڵ له‌ جه‌نگ ، په‌که‌که‌ تێگه‌یشت که‌ پێویسته‌ خۆی بگۆڕرێت ، پێویسته‌ ئاراسته‌ی خۆیان، خه‌باتی سیاسیان ، ئامانج و ستراتیجیان بگۆڕن ده‌نا ئاینده‌یان له‌ ئاینده‌ی هاوچه‌شنه‌ ‌ پارت و بزوتنه‌وه‌کانی دیکه‌ ، باشتر نابێت.

به‌ بۆچونی من په‌که‌که‌، یان لانیکه‌م ئه‌و باڵه‌ی که‌ پاوانه‌ی بزوتن و بڕیاره‌کانی په‌که‌که‌ ده‌کات ، ڕێگه‌یه‌کی ڕاستیان گرتۆته‌به‌ر ، بڕیارێکی دروستیانداوه‌ به‌ بێده‌نگکردنی چه‌که‌کانیان و ئاوه‌ڵاکردنی مێشکیان ، به‌ گۆڕینیان له‌ ‌هێزێکی سه‌ربازی و گه‌ریلانه‌وه‌‌ بۆ هێزی خه‌ڵک، هێزی گه‌ل، له‌ شۆڕشی پارتایه‌تیه‌وه‌ ‌ بۆ شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی. لێره‌دا ئه‌وه‌ ده‌بینرێت که‌ هێزی بڕوابوون به‌ شؤڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه‌نده‌ به‌هیزه‌ ، شکاندنی ئه‌و هێزه‌ یا هه‌تا به‌رگرتن و ڕێگه‌ لێگرتنیشی له‌ لایه‌ن هه‌ر که‌سێکه‌وه‌ یا هه‌ر هێز و پارتێکه‌وه‌ زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت. بڕوابوون به‌ شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌و به‌شه‌ی کوردستان بوه‌ته‌ کولتور و نه‌رێت به‌ تایبه‌ت بۆ نه‌وه‌ی نوێ ، ئه‌وان باشده‌زانن ئه‌وه‌ ‌ تاکه‌ ڕیگایه‌ له‌ ته‌حه‌داکردنی ده‌سه‌ڵاتدا، له‌ ته‌حه‌داکردنی سیسته‌مه‌که‌ و کردنی گۆڕانکارییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کان.

له‌ قسه‌کردن و لێدوان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا ، بۆمان ده‌رکه‌وت که‌ گه‌لێك دڵنیا و جددین و باوه‌ڕیان وایه‌ که‌ ده‌توانن گۆڕنکاری بکه‌ن . له‌ کۆبونه‌وه‌مان له‌ته‌ك بزوتنه‌وه‌ی ئازادی دیمۆکراسی ژنان ، که ‌ 9 ژنیان له‌ دانیشتنه‌که‌دا، ئاماده‌ بوون ، باسی ئه‌وه‌یان بۆ ده‌کردین که‌ چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ کێشه‌کانی ئافره‌تان له‌ناو کۆمه‌ڵدا، وه‌کو توندوتیژی خێزانی ، لاقه‌کردنی جنسی و کێشه‌کانی دیکه‌ ، ده‌که‌ن ، چۆن یارمه‌تی ئه‌و تاکانه‌ که‌ ڕووبه‌ڕووی گرفته‌ جیا جیاکان ده‌بنه‌وه‌ ، ده‌ده‌ن و به‌ ڕێگه‌و شیوازی جیاواز هاوکارییان ده‌که‌ن تاکو متمانه‌یان به‌خۆیان له‌ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیاندا، هه‌بێت.  له‌و دانیشتنه‌دا هه‌ندێکیان باسیان له‌ گرفته‌کانی پێشتری خۆیان ده‌کرد ، باسی ئه‌زمونه‌ تاڵه‌کانی خۆیان ده‌کرد ، وتیان له‌و کاته‌وه‌ی که‌ به‌شداری له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌که‌دا ده‌که‌ن ، بوونه‌ته‌ مرۆڤێکی دیکه‌. ‌ ئه‌م ئافره‌تانه‌ به‌شداری له‌ که‌مپی ئاشتیخوازیدا ، چالاکیییه‌ هاوبه‌شه‌‌کا‌ن، لێدوان و مشتومڕی ئه‌و په‌رتوکانه‌ ده‌که‌ن که‌ ده‌یخوێننه‌وه‌ ، کار له‌گه‌ڵ فیدراسۆنی دیمۆکراتی ژنانی کۆبانی ده‌که‌ن و هاوکارییان پێده‌که‌ن . کاتێک که‌ پرسیارمان کرد ئایا‌ هیچ گروپێکی هاوڕه‌گه‌زباز له ‌ ئامێددا هه‌یه‌ ؟ له‌ وه‌ڵامدا وتیان ” دوو گروپ له‌ ئامێددا هه‌یه‌، به‌ڵام زۆر ئاشکرا نین . ئێمه‌ په‌یوه‌ندیمان له‌ته‌کیاندا هه‌یه ‌و هاوکارییان ده‌که‌ین” جێگای دڵخۆشییه‌ که‌ له‌ شارێکی ئاوای وه‌کو ئامێددا ‌ بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئافره‌تان هه‌یه‌ که‌ ژنانێکی زۆر ئازا و جه‌سوور و مێشكکراوه‌ و کۆمه‌ککاری ، به‌خۆوه‌ گرتوه‌ و ده‌توانن بڕیاره‌کان به‌خۆیان بده‌ن.

فیدراسۆێنی خێزانی به‌ندکراوان، یا فیدراسوێنی خانه‌وادانێك که‌ به‌ندکراویان هه‌یه‌، گروپێکی دیکه بوون و بۆ ماوه‌ی دوو کاژێر دانیشتنمان له‌گه‌ڵیاندا کرد. ئه‌م گروپه‌ له‌ ساڵی 1996 دا له‌به‌ر لوتی ڕژێمی دیکتاتۆری تورکیادا دروستبوون و ‌ 14 که‌سی خۆبه‌خشیان هه‌یه‌ که‌ نیوه‌یان پیاون و نیوه‌که‌ی دیکه‌یان ژنن که‌ ماندوونه‌ناسانه‌ کارده‌که‌ن . زۆربه‌ی ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م گروپه‌ ته‌جروبه‌یه‌کی تاڵیان له‌ ژیانیاندا و له‌گه‌ڵ حکومه‌تی تورکیادا هه‌یه‌ که‌ گیراون و ئه‌شکه‌نجه‌ی سه‌خت دراون و بۆ ماوه‌یه‌کیش به‌ندکراون ، تا ئێستاش هاوسه‌رۆکی گروپه‌که‌یان له‌ به‌ندیخانه‌دایه‌. ئه‌م فیدراسوێنه‌ زۆر چالاکه‌و به‌به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییان به‌و خانه‌وادانه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ به‌ندییان له‌ به‌ندیخانه‌کانی ڕژێمدا هه‌یه‌. له‌ کانی پێویستدا به‌ده‌میانه‌وه ده‌چن ‌ و یارمه‌تییان ده‌ده‌ن، پارێزه‌ریان بۆ ده‌دۆزنه‌وه‌ و ده‌ستگرۆیی ئه‌و خێزانانه‌ که‌ ‌ پاره‌ی کرێی هاتوچۆی سه‌رلێدانی گیراوه‌کانیان له‌ به‌ندیخانه، نییه‌‌، ده‌که‌ن.

ئه‌م گروپه‌ په‌یوه‌ندییان له‌ته‌ك گروپی لۆکاڵی و بێیانه‌دا له‌ ده‌ره‌وه‌ی تورکیا‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ گروپه‌کانی مافی مرۆڤیشدا.   له‌ کۆبونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ مافی مرۆڤدا کردمان، ئه‌وه‌یان پشتڕاستکرده‌وه‌ که‌ پۆلیس خه‌ڵکێکی زۆریان له‌ خۆپیشاندانه‌کانی ڕۆژانی 6/10 و 07/10 دا گرتووه. ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ له‌ سه‌رده‌می ڕاکردنی ده‌یه‌ها هه‌زار خه‌ڵك له‌ کۆبانییه‌وه‌ بوون که‌ حکومه‌تی تورکیا سنوری به‌سه‌ردا داده‌خستن و ڕێگای پێنه‌ده‌دان که‌ بێنه‌ ناو خاکی تورکیاوه‌ ‌ ‌. خۆپیشاندانه‌کان دژی سیاسه‌تی بێده‌نگی تورکیا بوون، هه‌روه‌ها له‌ هه‌بوونی په‌یوه‌ندی نێوان ڕژێم و داعش و هاوکاریکردنی نێوانیاندا . له‌و دانیشتنه‌دا سه‌رۆکی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ وتی ته‌نها 5 خوله‌ك پێشگه‌یشتنی ئێمه‌ دوو باوك به‌ هه‌ڵه‌داوان خۆیان به‌ ‌ ئۆفیسه‌که‌یاندا کردوه‌ و ده‌ستگیرکردنی له‌ ناکاوی کوڕه‌کانیان که‌ ته‌مه‌نیان ته‌نها 16 و 17 ساڵ بووه‌ ، پێڕاگه‌یاندون. هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا ئاگه‌داریان کردین که‌ له‌و خۆپیشاندانانه‌دا 42 له‌ خۆپیشانده‌ران و 2 پۆلیس، کوژراون و 1128 که‌سیش ده‌ستگیرکراون که‌ 53 له‌مانه‌ منداڵن و هێشتا 221 که‌سیان به‌رنه‌دراون.

له‌ دانیشتنماندا له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆکی یه‌کێك له‌ نقابه‌کاندا که‌ خۆشی له‌ خه‌سته‌خانه‌ کاریده‌کرد و نوێنه‌ری کرێکاران و کارمه‌ندانی ئه‌وێ بوو ، وتی “128 که‌سی زۆر نه‌خۆش و بریندارمان له‌ کۆبانییه‌وه‌ بۆ هاتووه‌ ، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ ‌پۆلیس داوێتی به‌سه‌ر ئۆفیسی نه‌قابه‌که‌مان و خه‌سته‌خانه‌که‌شدا، به‌دووی ئه‌و نه‌خۆش و بریندارانه‌دا ده‌گه‌ڕان که‌ به‌ڕێگای نایاسایی له‌ ده‌ره‌وه‌ی تورکیاوه‌ گه‌یه‌نراونه‌ته‌ خه‌سته‌خانه‌که‌، هاوکات به‌ دووی ئه‌و که‌سانه‌شدا ده‌گه‌ڕان که‌ یارمه‌تی و هاوکارییان کردون. کاتێك که‌ ده‌یانبینی خه‌ڵکانێك له‌ خه‌سته‌خانه‌ن که‌ له‌ کۆبانی و شوێنه‌کانی دیکه‌وه‌ هاتون ده‌یانبردن و کرێکار و کارمه‌ندی خه‌سته‌خانه‌که‌شیان هه‌راسان ده‌کرد و سوکایه‌تیییان پێده‌کردین و شوناسنامه‌و دۆکۆمێنتی شه‌خسییان لێوه‌رده‌گرتین و لای خۆیان گلیانده‌دایه‌وه”‌.

له‌ دانیشتنێکی دیکه‌ماندا له‌گه‌ڵ ژوری پارێزه‌رانی ئامێددا که‌ 5 له‌ پارێزه‌ره‌کانیان ئاماده‌بوون، وتیان ئه‌وان نزیکه‌ی 1000 پارێزه‌ریان له‌ ده‌ڤه‌ری کوردستاندا هه‌یه‌ و کار له‌ لقی جیا جیای وه‌کو : مافی ژنان و منداڵان و سێنته‌ره‌کانی ئامۆژگاری و یاساناسی، ده‌که‌ن ، وتیشیان که‌ کۆمه‌ڵه‌که‌ی ئه‌وان له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ ده‌ستگرۆیی ده‌کرێت. ئه‌وانیش وه‌کو لایه‌نه‌کانی دیکه‌ جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ له‌و کاته‌وه‌ی که‌ پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ ئارادایه‌ هیچ جۆره‌ گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تی ڕوینه‌داوه‌، به‌ڵام گه‌شبین بوون له‌وه‌ی که‌ له‌ ساڵی ئاینده‌دا دوای گۆڕینی ده‌ستور گۆڕانکاری گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بێت.   هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا ئه‌وه‌شیان دووپات کرده‌وه‌ که‌ پرۆسه‌ی که‌فاله‌ت و به‌ که‌فیلبوونی گیراوان بوونی هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ گیراوانی سیاسی ناگرێته‌وه‌ ، بۆیه‌ ده‌بێت که‌یسی سیاسییه‌کان بگاته‌ دادگه‌و ، دادگه‌ش تاکه‌ جێگایه‌که‌ که‌ مه‌سه‌له‌که‌ی تیادا یه‌کلایی، ده‌کرێته‌وه‌ . کاتێک که‌ پرسیاری ئه‌وه‌مان لێکردن ئایا ئه‌وان هیچ گله‌ییه‌کیان له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی پۆلیس و شێوازای ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا ، تۆمار کردوه‌؟ له‌ وه‌ڵامدا وتیان ” باوه‌ڕناکه‌ین ئه‌وه‌ بهێنێت ، چونکه‌ پۆلیس نه‌ گوێ ده‌گرن و نه‌ سیاسه‌تیشیان ده‌گۆڕن”.  سه‌باره‌ت به‌ قوتابیان و چالاکییه‌کانیان وتیان ژماره‌ی ‌ گیراوه‌کانیان ‌ 2000 که‌سن که‌ له‌ سه‌رانسه‌ری تورکیادا گیراون، هه‌روه‌ها ‌ 3000 تا 4000 که‌سیش هێشتا هه‌ر له‌ به‌ندیخانه‌دان . ئه‌وه‌شیان دووپات کرده‌وه‌ که‌ گه‌رچی ده‌ستوری ئه‌وێ دان به‌وه‌دا ده‌نێت که‌ ئازادی بیرکردنه‌وه‌و ڕا ده‌ربڕین هه‌یه‌و که‌س له‌ سه‌ر چالاکی سییاسی‌‌ ناگیرێت و به‌ند ناکرێت، به‌ڵام گه‌ر که‌سێك سه‌ر به‌ پارتێکی سیاسی دیاریکراو بیت یاخود دروشمێك به‌رزبکه‌یته‌وه‌ که‌ ڕق و کینه‌ بوروژێنێت و باس له‌ توندووتیژی بکات ، یاخود له‌گه‌ڵ یاسادا جوت نه‌بێت، ئه‌وا پۆلیس ده‌توانێت ئه‌و که‌سه‌ بگرێت و بیدات به‌ دادگه‌.

محنه‌تی ئاواره‌کان به‌رده‌وامه‌:

له‌و کاته‌وه‌ی که‌ داعش موسڵی گرتوه‌ و ئێزیدییه‌کان کۆمه‌ڵکوژی کراون، له‌و کاته‌وه‌ی که‌ جه‌نگ له‌ کانتۆنی کۆبانی ده‌ستیپێکردوه‌ ، باکوری کوردستان شه‌پۆلی ئاواره‌و په‌نابه‌رانی کۆبانی و شه‌نگالی لێنه‌بڕاوه‌.   زیاتر له‌ 200 هه‌زار ئێزیدی ئاواره‌ بوون که‌ هه‌ندێکیان له‌ باشوری کوردستان خۆیان گرتۆته‌وه‌و نزیکه‌ی 180 هه‌زاریشیان به‌ره‌و باکور ملیان ناوه. 4000 له‌مانه‌ له‌ که‌مپێکدا له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئامێد ده‌ژین. هاوسه‌رۆکی شاره‌وانی ئامێد ، له‌و دانیشتنه‌ی که‌ له‌گه‌ڵیدا کردمان، وتی ئه‌وان هیچ هاوکارییه‌کیان له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی یه‌کگرتوی گه‌لانه‌وه‌ ،UN ، پێنه‌کراوه‌ ، هه‌موو یارمه‌تی و هاوکاری ئاواره‌کان له‌سه‌ر پیتاكی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌یه‌ هه‌ر له‌ خواردن و خوارنده‌وه‌ و جله‌وه‌ تا ده‌گاته‌ دابینکردنی چادر.   ئه‌و وتی له‌ %90 ی ئه‌و پیتاکانه‌ له‌ لایه‌ن دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه‌وه‌یه‌ و له‌ %10 ی له‌ ده‌وڵه‌ته‌وه‌یه‌. ئه‌و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرده‌وه‌ که‌ ئه‌وان زۆر لێبڕاوانه‌ کار له‌سه‌ر دابینکردنی هه‌موو پێویستییه‌کانی ئاواره‌کان وه‌کو هه‌بوونی دکتۆر و کارمه‌ندی ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ر ، ئاوی گه‌رم و گه‌رمی و خواردن و کاره‌با و قوتابخانه‌ بۆ منداڵانیان ، ده‌‌که‌ن. له‌ هه‌مان کاتیشدا دانی به‌وه‌شدا نا که‌ ئه‌وان ڕووبه‌ڕووی سه‌ختترین بارودۆخ بوونه‌ته‌وه‌ له‌ پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزارییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کاندا به‌هۆی که‌می ژماره‌ی خه‌ڵکانی خۆبه‌خش و زۆری ژماره‌ی ئاواره‌وه‌ و که‌می خه‌ڵکانی پرۆفیشناڵ و دکتۆر و که‌می داووده‌رمان و قه‌ره‌وێڵه‌ی نه‌خۆش و هه‌روه‌ها که‌می ژماره‌ یا هه‌رنه‌بوونی سه‌یاره‌ی فریاگوزاره‌وه‌. به‌شی زۆری ئه‌م گیروگرفتانه‌ به‌هۆی یارمه‌تی نه‌دانی حکومه‌تی تورکیا‌وه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌کان ده‌بێت له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌کانه‌وه‌ دابین بکرێت.

هه‌مان ڕۆژ دانیشتنێکمان له‌ته‌ك نقابه‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵدا کرد که‌ فیدراسۆێنی گاب، Gabb ، سه‌رپه‌رشتی یارمه‌تییه‌ مرۆییه‌کانی ئاوا‌ره‌کانی ، ده‌کرد . ئه‌م فیدراسوێنه‌ له‌ 286 ئه‌ندام پێکهاتوه‌و که‌ له‌ % 30 یان ئافره‌تن ،له‌ نێو ئه‌مانه‌شدا 7 که‌سیان بۆ کۆمیته‌یه‌کی چالاک هه‌ڵبژاردووه. نیوه‌ی بودجه‌ی ئه‌م ڕێکخراوه‌ له‌ شاره‌وانیییه‌کانی ناوچه‌که‌وه‌ دابین ده‌کرێت و به‌شێکی دیکه‌ی یارمه‌تی له‌ ‌ ڕێگای ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌وه‌ که‌ هه‌یانه‌ له‌ته‌ك ڕێکخراو و کۆمه‌ڵه‌کانه‌وه‌ ‌ که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی تورکیان ، بۆیان دێت.  گاب جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ ئه‌وان پلانی 3 مانگیان هه‌یه‌ له‌وانه‌ : ‌ پێکهێنانی په‌یوه‌ندی نێوانی که‌مپه‌کانی ئاواره‌کان، له‌ نێوانی په‌نابه‌رانی کۆبانی ئێزیدییه‌کانی شه‌نگال، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ تورکیاشدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و یارمه‌تی مرۆییانه‌‌ . ئه‌وان زانینی ژماره‌ی جێنده‌ر و نه‌خۆشان و په‌ککه‌وتوان و منداڵانی ناو که‌مپه‌کان و گیروگرفته‌کانیان ، به‌ پێویست ده‌زانی، بۆ ئه‌مه‌ش پلانی خۆیان هه‌بوو. ئه‌وه‌یان پشتڕاستکرده‌وه‌ که‌ 6000 له‌ ‌ئێزیدییه‌کان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ کوردستانی باشور به‌ڵام هاوکات 96 هه‌زار په‌نابه‌ری دیکه‌یان بۆ هاتووه‌، که‌ زۆربه‌یان له‌ شاری سروس ،Suruc ، نیشته‌جێبوون و 2840 که‌سیشیان له‌ شاری ماردینن.

له‌ ڕۆژی ئاینده‌دا سه‌ردانی که‌مپی ئێزیدییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی شاری ئامێدمان، کرد که‌ 4000 ئاواره‌ بوون. ئه‌مان گله‌ییه‌کی زۆریان له‌ جۆری خواردن و ئاوی گه‌رم و سه‌رما و نه‌بوونی ژماره‌ی کافی دکتۆر و کارمه‌ندی ته‌ندروستی و هه‌ندێك شتی دیکه‌ ده‌کرد. هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌بوونی سه‌یاره‌ی فریاگوزار و سه‌یاره‌ی گواستنه‌وه‌ بۆ خه‌سته‌خانه‌کانی شار له‌ کاتی پێویستدا ، زیاتر له‌ 15 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت تاکو هه‌واڵه‌ی خه‌سته‌خانه‌ بکرێن ، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا ، که‌ له‌وێش ده‌بوایه‌ بۆ چاره‌سه‌ریان ، پاره‌ بده‌ن ، که‌ پاره‌یان نییه‌.

له‌ شاری سروس پاش دانیشتن له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆکی شاره‌وانی ، سه‌ردانی که‌مپی ئاواره‌کانی کۆبانیمان کرد که‌ له‌ ڕۆژی 15/09/14 دروستکرابوو. ئه‌مانیش هه‌مان پێداویستی ئێزیدییه‌ ئاواره‌کانیان بۆ دابین کرابوو به‌ڵام حاڵی ئه‌مان له‌وه‌ی ده‌کرد که‌ باشتر بێت له‌ ئێزیدییه‌کان .  له‌وێ دڵنیایان کردینه‌وه‌ که‌ 15 دکتۆر و 20 کارمه‌ندی ته‌ندروستی و هه‌ندێکی دیکه‌ که‌ ده‌توانرێت له‌کاتی پێویستدا په‌یوه‌ندییان پێوه‌ بکرێت، ئاماده‌ی خزمه‌تگوزارین ، . ئه‌مان به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئێزیدییه‌کاندا گه‌شبینتر و دڵخۆشتر، ده‌بینران ، که‌ به‌ ڕای من ڕه‌نگه‌ له‌به‌ر ئه‌م هۆکارانه‌ی خواره‌وه‌ بێت:

  • نزیکییان له شوێنی هاتنیانه‌وه‌ که‌ کۆبانییه‌، ئه‌مه‌ش کارایی سایکۆلۆجییان له‌سه‌ر داده‌نێت به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئێزیدییه‌کاندا که‌ یه‌کجار دوورن له‌و شوێنه‌ی که‌ لێوه‌ی هاتوون.
  • هه‌رچی ئاواره‌کانی کۆبانی هه‌ن واهه‌ست ده‌که‌ن که‌ مانه‌وه‌یان له‌ که‌مه‌په‌کاندا کاتییه‌ و به‌زووترین کات ده‌گه‌ڕینه‌وه‌ بۆ شوێنی خۆیان، به‌ڵام ئێزیدییه‌کان ئومێدێکی زۆر که‌میان به‌ گه‌رانه‌وه‌یان هه‌یه‌ چونکه‌ تائیستاش ناوچه‌که‌یان له‌ژێر ده‌ستی داعشادایه‌.
  • ئاواره‌کانی کۆبانی له‌ کاتی ده‌ربازبوونیاندا وه‌ختێکی که‌میان به‌ده‌سته‌وه‌ هه‌بووه‌ له‌ ئاماده‌کردنی خۆیان و ماڵ و منداڵیاندا ڕه‌نگه‌ تا ڕاده‌یه‌ك توانیبێتیان ‌ شته‌ به‌هاداره‌کانیان یا خود پاره‌یه‌ک که‌ له‌ ماڵه‌وه‌ هه‌یانبووبێت ، له‌گه‌ڵ خۆیاندا هێنابێتیان، به‌ڵام ئێزیدییه‌کان نه‌ك هه‌ر وه‌ختیان نه‌بووه‌ به‌ڵکو ده‌سته‌ویه‌خه‌ی کۆمه‌ڵکوژی بوونه‌ته‌وه‌ ، له‌ بارێکی ئاواد بوون ‌ که یا ده‌بێت‌ سه‌ر ده‌رکه‌ن یا دره‌نگ بکه‌ون و ڕووبه‌ڕوی کوشتار ببنه‌وه‌ . هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ هه‌موو شتێکیان نه‌ك هه‌ر به‌ جێهێڵاوه‌ به‌ڵکو له‌ده‌ستداوه‌ و زۆربه‌ی زوری خزم و که‌سوکاریان کوژراون. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ داعش به‌ سه‌ده‌ها ئافره‌تیانی دیلکرده‌وه‌ و کردونی به‌ کاره‌که‌ر و ناچاری به‌ سێکس له‌گه‌ڵ چه‌کداره‌کانی خۆیاند کردوون ،‌ ئه‌وانه‌‌شیان که‌ ماو‌نه‌ته‌وه‌ بۆ فرۆشتن له‌ مه‌زاتی بکڕانی ئافرتدا هه‌ڕاجکراون.
  • ئاواره‌کانی کۆبانی خه‌ڵکانێکیان له‌ دوای خۆیان به‌جێهێڵاه‌ که‌ که‌ هه‌ر یه‌که‌یان به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان به‌رگری له‌ کۆبانی و جه‌نگی دژه‌ داعش ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش سه‌ربه‌رزێتی بۆ تۆمارکردون و مایه‌ی شانازییانه‌،  هه‌رچیش ئاواره‌ ئێزیدییه‌کان هه‌یه‌ هه‌ست به‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ خیانه‌تیان له‌ لایه‌ن بارزانی و پێشمه‌رگه‌کانییه‌وه، لێکراوه‌‌ . هه‌ندێکیان له‌ که‌مپه‌که‌دا ئه‌و هه‌سته‌یان نه‌ده‌شارده‌وه ‌و به‌ ئاشکراو به‌ ده‌نگی به‌رز به‌ زمانی ئینگلیزی و سۆرانی هاواریان ده‌کرد که‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ کۆمه‌ڵکوژی بۆ ئه‌وان هێنا و حاشای کوردبوونیان له‌ خۆیان ده‌کرد ، ده‌یانگوت گه‌ر کورد بوونایه‌ به‌رگرییان لێده‌کرا و ده‌پارێزران. هاوکاتیش ڕۆلی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌یه‌یان پاڵه‌وانانه‌ ده‌ناسی له‌ به‌رگریکردن لێیان و کۆمه‌كپێکردن و گواستنه‌وه‌یان له‌ شۆوێنه‌ مه‌ترسیداره‌کانه‌وه‌.         بێ گومان گه‌ر به‌ ویژدانه‌وه‌ گوێ له‌ گله‌ییه‌کانیان بگرین ، ئه‌مه‌ ڕاستییه‌که‌ و تا ئێستاش من به‌شبه‌حاڵی خۆم سه‌ری لێده‌رناکه‌م . که‌ ئایا ئه‌وه‌ی که‌ که‌ ڕویدا به‌ فرمانی بارزانی بوو؟ ڕێککه‌وتنی نێوانی ئه‌و و داعش و حکومه‌تی تورکیا بوو؟ بوده‌ڵه‌یی و ترسنۆکی پێشمه‌رگه‌کانی بارزانی بوو؟ یاخود پلانێکی شاراوه‌ی دیکه‌ی له‌ پشته‌وه‌ هه‌بوو؟!!!! . ئه‌وه‌ ده‌بێت بهێڵینه‌وه‌ بۆ ڕۆژگاری داهاتو تاکو بۆمان ئاشکرا ببێت.

حکومه‌تی تورکیا هه‌ر تاکتیکه‌کانی دژی کورد گۆڕیوه،‌ نه‌ك ستراتیجییه‌که‌ی:

له‌و سه‌فه‌ره‌ماندا هه‌ر شوێنێك چوبێتین و هه‌رکه‌س و لایه‌نێکمان بینیبێت ، له‌ خاڵێکدا یه‌کیان گرتۆته‌وه‌ که‌ ئه‌ویش ” له‌ ده‌ستپێکردنی سیاسه‌تی ئاگربه‌ستی مانگی دیسه‌مبه‌ری 2012 وه‌ تا ئێستا گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی ڕوینه‌داوه‌” تۆقاندن و توندوتیژی و سه‌رکوتکردن به‌رده‌وامه‌، تا ئێستاش کۆمۆنێتی کوردی په‌راوێز خراوه‌، هێشتا جیاوا‌زییه‌کی گه‌وره‌ له‌ نێوانی شاره‌کانی کوردستان و ئه‌وانی دیکه‌دا به‌ ئاشکرا ده‌بینرێن. هاوکاری و یارمه‌تیدانی والیییه‌کانی شار و حکومه‌تی ناوه‌ند و شاره‌وانییه‌کانی که‌ له‌ لایه‌ن کورده‌کانه‌وه‌ کۆنترۆڵکراون ، یا هه‌ر نییه،‌ یا زۆر ده‌گمه‌نه‌، کۆمۆنێتی کوردی له‌سای بێکاری و گیروگرفتی ته‌ندروستییه‌وه‌ ، زۆر به‌ خراپی ده‌ناڵێنن ، هێشتا خه‌ڵکی له‌وێ له‌ ترس و خۆفێکی گه‌وره‌ی به‌رده‌وامدا هه‌م بۆ ژیانی خۆیان و هه‌م بۆ ژیانی ڕۆڵه‌کانیان، ده‌ژین، هه‌راسانکردنیان له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه، به‌رده‌وامه‌‌ ، ده‌ستگیرکردن و گرتن و به‌ندکردنیان بۆ ماوه‌ی دوور و درێژ بێ هۆکارێک بێ دادگایی کردنیان ، به‌شی هه‌ره‌ زۆری خه‌ڵکی کوردستانه‌ .

ئه‌مه‌ ڕاسته‌ که‌ کورد له‌ ئێستادا کۆنترۆڵی گه‌لێک له‌ شاره‌وانییه‌کانیان کردوه‌ ، ڕێکخراو و گروپی لۆکاڵی و لیژان و نقابه‌ و کۆمه‌ڵه‌یه‌کی زۆریان، دروستکرده‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، یارمه‌تییه‌کی زۆر که‌م له‌ لایه‌ن حکومه‌ته‌وه‌ ده‌درێن و هاوکاری زۆر ده‌گمه‌نه‌. ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌کرێت کورد له‌وێ خۆیان ، خۆیان سه‌پاندووه‌ حکومه‌تی تورکیایان ناچار کردووه‌ ‌ که‌ ملیان بۆ بدا، هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌کی دیکه‌یان بۆ حکومه‌ت نه‌هێڵاوته‌وه‌ جگه‌ له‌سه‌رکوتکردن و کوشتن و بڕین که‌ ئه‌وانه‌ش دادی حکومه‌تی نه‌ له‌ ساڵانی ڕابوردوودا، داوه‌ و نه‌ له‌ ئێستا و ئاینده‌شدا ده‌دات.   کورد له‌وێ ئه‌و بارودۆخه‌ی ژیانی ڕابوردووی ، ڕه‌تده‌کاته‌وه‌ و ئاماده‌ نییه‌ به‌رده‌وامی پێبدات، ده‌یه‌وێت به‌رگری له‌ خۆی و مافه‌کانی بکات ، نایه‌وێت شۆڕشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی که‌ له‌ سه‌ره‌تادایه، بوه‌ستێنرێت. ‌ هۆکارێکی دیکه‌ش لێره‌داڕه‌نگه‌ ڕۆڵی خۆی ببینێت که‌ ئه‌ویش ئو‌مێدی تورکیایه‌ به‌ چوونه‌ ناو یه‌کێتی ئه‌وروپاوه‌ .

ئه‌و شتانه‌ی که‌ ده‌توانرێت له‌ وه‌رچه‌رخاندنی ئه‌م شۆڕشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا، ڕووبده‌ن، به‌ڵام نابێت ڕوو بده‌ن:

بارو دۆخه‌که‌ یه‌کجار کرژو ناسکه‌. پرۆسه‌ی ئاشتی له‌وه‌ده‌کات وه‌ستابێت، کۆبانی هێشتا له‌ژێر ڕه‌حمه‌تی داعشدایه‌، داعشیش تا ئێستا مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه‌ بۆ ناوچه‌که‌ و لابردنی ئه‌سه‌دیش له‌ ئێستادا له‌وه‌ ناکات کارێکی ژیرانه‌ و پراکتیکانه‌ بێت و رووبدات. له‌ لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژاوا له‌وه‌ ده‌کات سیاسه‌تێک له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش یا پوچکردنه‌وه‌یاندا، له‌ هه‌گبه‌که‌یاندا نه‌ما بێت، هاوکاتیش حکومه‌تی تورکیاش له‌ پرۆسه‌ی وتووێژدا، له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ جددی نییه .   ئه‌م فاکته‌رانه‌ هه‌ر یه‌ک به‌ ده‌وری خۆیان کارایی خۆیان له‌سه‌ر بارودۆخه‌که‌ی تورکیا داده‌نێن.

به‌ڕای من ئه‌و فاکته‌رانه‌ی که‌ گرنگن له‌ وه‌رچه‌رخاندنی ئه‌م شؤڕشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:

  • کۆتاییهێنانی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ لایه‌ن په‌که‌که‌وه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ جه‌نگی گه‌ریلا ئاسا ، که‌ ئه‌مه‌ش کاره‌سات ده‌هێنێت هه‌م بۆ کۆمه‌ڵی تورکی و هه‌م بۆ کۆمۆنێتی کوردیش ، ئه‌مه‌ ڕاستیه‌ گه‌ر ئه‌مه‌ ڕووبدات ،‌ کوشتن و بڕینی زیاتر و ، وێرانکردنی پتر، هه‌ڵکه‌ندنی خه‌ڵکانێکی زیاتر له‌ جێگاو ڕێگای خۆیان ، خولقاندنی هه‌ستی کینه‌دۆزی له‌ نێوانی کورد و تورك، زیادبوونی شه‌پۆلی رایسیزم   کاراییه‌کی نێگه‌تیڤانه‌ له‌سه‌ر ناوچه‌که‌ به‌ گشتی و کوردستانه‌کانی به‌شی ‌ عیراق و ئێران و سوریا به‌تایبه‌تی، داده‌نێن.
  • هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا و مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌ك په‌که‌که‌ که‌ وه‌ك هێزێکی تیرۆریست، ده‌یده‌نه‌ قه‌ڵه‌م ، یارمه‌تیده‌ر ی بارودۆختی ناوچه‌که‌ نییه‌ . ئه‌م وڵاتانه‌ ده‌بێت سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی خۆیان له‌ به‌رامبه‌ر په‌که‌که‌دا بگۆڕن، به‌رده‌وامبوون به‌م سیاسه‌ته‌ی ئێستایان نه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کورده‌و نه‌ ‌ هاوپه‌یمانه‌کانیانه‌ . ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا ده‌بێت له‌وه‌ تێبگه‌ن که‌ په‌که‌که‌ هه‌مان پارت و ڕێکخراوی سه‌رده‌می نه‌وه‌ده‌کان نییه‌ ، ده‌بێت حسابی ئه‌وه‌ بۆ په‌که‌که‌ بکه‌ن که‌ هێزێکی سه‌ره‌کییه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا و زۆریش جه‌ماوه‌رییه‌، که‌ له‌ ڕستیدا ئه‌مان گۆڕانکارییان به‌سه‌ردا هاتووه‌ و له‌م ساڵانه‌ی دواییدا هه‌نگاوی گه‌وره‌یان ناوه‌ و گه‌لێك له‌ سیاسه‌ته‌ کۆنه‌کانیان وه‌لاوه‌ ناوه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ناتوانرێت په‌که‌که‌ په‌راوێز بخرێت.       ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا ده‌بێت حکومه‌تی تورکیا ناچار بکه‌ن تاکو ‌ پرۆسه‌ی ئاشتی فه‌رامۆش نه‌کات و ئاگربه‌ستی به‌ خاڵی لاوازی په‌که‌که نه‌زانێت، هه‌ر هه‌موویان ده‌بێت ئه‌م هه‌له‌ مێژوییه‌، هه‌لی ئاگربه‌ستی، بۆ کۆتاییهێنان به‌م کێشه‌ مێژوییه‌، بقۆزنه‌وه‌.
  • حکومه‌تی تورکیا په‌یوه‌ندییه‌کی گوماناوی له‌گه‌ڵ داعش و ڕێکخراوه‌ تیرۆریسته‌کانی دیکه‌ی ناوچه‌که‌دا هه‌‌یه، له‌م حاڵه‌ته‌دا حکومه‌تی تورکیا ‌ بۆ شه‌ڕکردن وه‌کو وه‌کیلێك به‌کاریانده‌هێنێت که‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ش به‌ زیانێکی گه‌وره‌ له‌سه‌ر خودی تورکیا بگه‌ڕێته‌وه‌. ئۆردگان و حکومه‌ته‌که‌ی ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری خه‌ونی دێرینی دامه‌زراندنی ئیمپراتۆرێتی عوسمانی، له‌ چه‌رخی بیست و یه‌کدا ، ببن و له‌ جیاتی ئه‌وه‌ گرنگی به‌ کێشه‌ ناوخۆییه‌کانی تورکیا بده‌ن ،به‌ تایبه‌ت کێشه‌ی کورد.
  • تا ئستاش ململانێیه‌کی توند له‌ نێوانی جێنڕاڵه‌ سه‌ربازییه‌کان و سیاسیه‌کان له‌ تورکیادا هه‌یه‌. هه‌موانیش ئه‌وه‌ ده‌زانین که‌ پرۆسه‌ی ئاشتی هه‌رگیز له‌ به‌رژه‌وه‌ندی سه‌کرده‌ و جێنڕاڵه‌ سه‌ربازیییه‌کان نه‌بووه‌، گه‌رچی له‌ ئێستادا ئه‌و کێشـمانکێشه‌ خاوتر بووه‌ته‌وه ‌و ڕۆڵێکی که‌می هه‌یه‌ ، به‌ڵام مه‌ترسییه‌که‌ی هه‌ر له‌وێدایه‌ که‌ له‌ کاتێکدا ده‌ستتێوه‌ردانی تۆڕه‌‌ سیخوڕییه‌کانی ناوچه‌که‌و ده‌ره‌وه‌ی وه‌کو ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا و ئه‌وانی دیکه‌شیان، له‌ ئارادایه،‌ به‌ ئاسانی ده‌توانن ئه‌م ململانێیه‌ی نێوانی عه‌سکه‌رییه‌کان و سیاسییه‌کان که‌ له‌ حاڵه‌تی نوستندایه‌ ، به‌ ئاگا بهێننه‌وه‌ و کوده‌تایه‌کی سه‌ربازی به‌رپا ببێت. گه‌ر ئه‌مه‌ش رووبدات دیاره‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پرۆسه‌ی ئاشتی و شۆڕشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ نابێت چونکه‌ ‌ سه‌رئه‌نجام سیاسه‌تی کۆنی سه‌رکوتکردن و داپڵۆسین و کوشتن و بڕینی خه‌ڵکانی بێتاوان ، له‌ ئێستا خراپتر ، دێنێته‌وه‌ و هه‌موو هه‌نگاوه‌کانی که‌ هه‌وڵ و کۆششێکی زۆری تیادا نراوه و کراوه‌ ‌ ، ده‌گێڕێته‌وه‌ بۆ گۆڕه‌پانی یه‌که‌م.

وەڵام بەو هێزە (ڕامیاریی) و (ئایینی) و (كولتووریی)ەی كە لە پشت مەلا كامەران خۆی حەشارداوە

وەڵام بەو هێزە (ڕامیاریی) و (ئایینی) و (كولتووریی)ەی كە لە پشت مەلا كامەران خۆی حەشارداوە

هەژێن

١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠١٤

بەر لە هەر شتێك، من لەجیاتی هیچ كەسێك وەڵامنادەمەوە، كە مەلا كامەران نامەكەی ئاراستەكردووە، چونكە من سەر بە هیچ پارتییەك و هیچ دەسەڵاتێك و هیچ ئایدیۆلۆجییەك نیم و لەوەش واوەتر دژی هەموو ڕێكخستنێكی ڕامیارییم واتە دژی هەموو پارتییەك و گروپ و سیستەم و فەرمانداریی و دەوڵەتێكم!

هەروەها پێویستە ئەوەش بڵێم، هەر ئاوا كە كانتۆنەكانی “ڕۆژاوا” مافی خۆیانە چۆنیان پێخۆشە بڕیار لەسەر ژیان و ڕێكخستن و بەڕێوەبردنی كار و چالاكییەكانیان بدەن، هەر ئاواش كۆمەڵێكی دیكە مافی خۆیەتی قورئان و حەدیس و شەریعەت بكاتە سیستەمی بەڕێوەبردنی خۆی؛ هەر ئاوا مەلا كامەران مافی ڕەوای خۆیەتی ڕەخنەبگرێت و پێشنیاربكات و سیستەمی ئۆتۆنۆمی فێدەراڵیزمی دێمۆكراتیك ڕەتبكاتەوە، منیش وەك خوێنەڕێكی بۆچوونەكانی ڕاستر بڵێم هەڕەشەكانی مەلا كامەران، سەرنج و وەڵامی خۆم بە هێزە كاراكانی پشت وتارە ئایینییەكانی هەیینی مەلاكان دەرببڕم و بدەم، وەك گوتم ئەم بابەتە تەنیا سەرنجی منە و پەیوەندی بە هیچ كەس و لایەن و ئایدیۆلۆجییەكەوە نییە !

مەلا كامەران دەنووسێت ” به‌و پێیه‌ی به‌نده‌ یه‌كه‌م مامۆستایه‌كی ئاینی بووم كه‌ دژایه‌تی خۆم بۆ هه‌ڵوێستی گروپه‌ ئیسلامیه‌كان و به‌تایبه‌تیش به‌ره‌ی نه‌سره‌ ده‌ربڕی ئه‌وكات كه‌ له‌ عفرین و ناوچه‌ كوردیه‌كان له‌ دژتان ده‌جه‌نگان، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م مامۆستایه‌كی ئاینی بووم كه‌ دژایه‌تی خۆمم ده‌ربڕی له‌ چوونی گه‌یاند كه‌ هه‌ر كوردێك له‌شه‌ڕی دژی كوردستانی رۆژئاوا بكوژرێت پێی ناوترێت شه‌هیدو سته‌مكاره‌، … “

مەلا گیان، بەڕێزم، ئەوە هەڵەی خۆتە و بۆ تێنەگەییشتنی خۆت لە سیستەمی خۆبەڕێوەبەرایەتی كانتۆنەكان دەگەڕێتەوە، كە بە دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ و سەربەخۆیی و خۆبەڕێوەبەرایەتی [ئۆتۆنۆمی] و تاك و كۆمەڵ لەسەر بنەمای یەكێتی ئازادانەی فێدەراڵیستی لە خوارەوەرا ڕۆنراوە. مەلا گیان دەزانم كە تێگەییشتن لەو سیستەمە و لەو چەمكانە بۆ تۆ گرانە و پێویستە كاتێكی بۆ تەرخانبكەیت و لەبارەیەوە بخوێنیتەوە، ئەزیزم گرفتە لەوەدایە، كە تۆ ئەو بوونەی ئەویش هەر بە سیستەمە گەندەڵەكەی هەرێمی دۆلارستان تێگەییشتووی، كە هەزاران تەمەڵ و كارنەكەری بەناوی “زانای ئایینی”یەوە وەك بەرخ بۆ پاییز خڕتكردووە و كاتێك كە دەبیستی لە سایەی خۆبەڕێوەبەرایتییەكانی “ڕۆژاوا” پەیوەندییەكانی خێزان و نێوان ژن و پیاو لەسەر بنەمایەكی سڤیلی ڕێكدەخرێن و بوار بۆ كار و كاسبی مەلایان نامێنێتەوە و قێزەونترین دیاردەی ئایینی “مارە بەجاش” وەلادەنرێت، ئیدی دادەچڵەكێت و هاوارت لێ بەرزدەبێتەوە. هەڵبەتە وەك خۆر دیارە، كە ئەوە تەنیا تۆ نیت تووشی شۆك بوویت، بەڵكو دەسەڵاتداران و سیستەمەكیش كە مووچەی مفتە بۆ مەلایان دابیندەكات، لە تۆ زیاتر تووشی شۆك بوون و گرفتی تۆ جێبەجێكردنی ئەو یاسایە نییە لە كانتۆنەكانی ڕۆژاوا، بەڵكو ئەوەیە كە تۆ و سەروەران ترسی هەڵكردنی ئەو نەسیمەی پاییزی ٢٠١٤ بەرەو هەرێمی دۆلارستان ترساندوونی و سەرۆك و پارلەمانتارەکان لەوە دەترسن ئەو هەواڵانە بگەنە گوێی ژنەکانیان و خەیاڵی ئازادی دێوارە پۆڵایینکانی خێزانی خێلەکییان ببڕێت و کنە بکاتە مێشکیان، ئاخر مەگەر تۆ بزانیت کە چەند-ژنە چ ناز و نیعمەتێکی پاشایانە بۆ سەرمایەداران و دەسەڵاتداران و سەرۆکی پارتییەکان و ئێوەی مەلایان، تۆ خەمی نەمانی مریشکە ڕەشەکە و “مارە بەجاش”ت لێنیشتووە، ئەزیزم !

” …. به‌هه‌مان شێوه‌ش بیسه‌پێنن به‌سه‌ر گه‌لانی ژێر ده‌سته‌تانداو ره‌چاوی ئاین و بیروباوه‌ڕی زۆرینه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ نه‌كه‌ن!، به‌تایبه‌تی ئاینی پیرۆزی “ئیسلام” كه‌ ئاین و به‌رنامه‌ی ژیانی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه‌و ده‌بێت رێزی لێبگیرێت، “

لێرەدا دەبێت ئەوە بڵێم کە مەلا كامەران زۆر بە وردی و زیرەكییەوە هەنگاو بە هەنگاو ئەوەی دەسەڵاتداران بە ئاشكراو و بە شێوەی ڕامیارییانە لە ئێستادا ناوێرن دنەیبدەن و ئاژاوەی بێبنەما بنێنەوە، هەر ئاوا كە لە دوو ساڵی ڕابوردوودا بە ناردنی چەندین تیمی تیرۆریست بۆ تەقاندنەوە و دروستکردنی ئاژاوە لەنێوان كوردان و ئێتنییەكانی دیكە، هەروا لەنێوان موسوڵمانان و پەیڕەروانی ئایینەكانی دیكە ناردە هەرێمی کانتۆنەکان، بەڵام بۆیان نەچووەسەر، لەوە دەچێت لە ناتوانایی و بێڕۆلیی (ئەنەكەسە)دا دەسەڵاتدارانی هەرێم هانایان بۆ نامە و وتاری ئاگراویی مەلایان هێنابێت. مەلا گیان، لە كوێی گوتار و دەق و بەڵگەنامە و یاسا و ڕاگەیاندنی كانتۆنەكانی “ڕۆژاوا”دا دژایەتی ئایینەكان بەگشتی و ئایینی ئیسلام بەتایبەتی كراوە، تاوەكو تۆ لە خەیاڵی خۆتدا جەنگەكیكی ئاوا دژی خۆبەڕێوەبەرایەتی ڕابگەییةیت ؟

بەبۆچوونی من لەوێندەرێ، بەو ڕاگەیاندنە یاساییە و بە هەنگاوە کردەییەکانی دوو ساڵی ڕابوردوو، هەم ڕێزیان لە ئایین وەك بیروباوەڕێکی تاکەکەسیی گرتووە و هەم یەکسانی و هاومافییان بۆ هەموو ئایینەکان دابینکردووە و هەم ئایینیان لە دەسکەلایی و دەستتێوەردانی دەسەڵاتخوازان و ڕامیاران و مفتەخۆران و باندە نێودەوڵوەتییەکانی وەك دەوڵەتی ئیسلامی، پاراستووە! لێرەدا وەك دڵسۆزییەك بۆ تۆ و مەلاکانی دیکە، تکاتان لێ دەکەم، هەوڵبدەن لە ڕەهەندە پۆزەتیڤەکانی جیایی ئایین لە بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵ، من ناڵێم “جیایی ئایین لە دەوڵەت” چونکە پێویستە خودی دوڵەت وەك دومەڵ و وەرەمێکی کوشندە لەسەر جەستەی کۆمەڵ ڕیشەکێشبکرێت، تاوەکو چیدیکە ئایین نەکرێتە ئامرازی سەرکوتکردن و چەپاندنی منداڵان و ژنان و پەیڕەوانی ئایینەکانی دیکە و ئازادیخوازان بەگشتی. تکایە هەوڵبدەن بە لۆجیك و بە خوێندەوەی ورد بۆ دەسەڵاتداریی “خەلافەت” و ڕەهەندە نیگەتیفەکانی بۆ ئایین، بەراوردی جیایی ئایین لە بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵ و ملهوڕیی پارتیی و گروپە ئیسلامییەکان بەناوی ئایینەوە، بکەن!

” زۆر به‌داخه‌وه‌ وا خه‌ریكه‌ قسه‌ی نه‌یاره‌كانمان له‌سه‌رتان ده‌بێت به‌ڕاست و گومانه‌ باشه‌كانی ئێمه‌ش ده‌بنه‌ هه‌ڵه‌ و به‌رگری كوێرانه‌و ده‌مارگیری! “

مەلا گیان، قسەی نەیارەكانتان كامانەن، كە خەریکە ڕاست دەردەچن، بۆ بە ئاشكرا و بێبەردە ئاماژەیان بۆ ناكەیت! پاشان ئەو “ئێمە”یە كامەیە كە بەڕێزتان بەناوییەوە دەئاخفیت؛ مەلایان، دەسەڵاتداران یا كوردان؟ بۆ من و سەدان هەزار ئازادیخوازی كوردزمان ئاساییە كە تۆ بەناوی دەستەی یەكەم و دووەمەوە قسەبكەیت، بەڵام ڕێگەنادەین بەناوی هەموو كوردانەوە قسەبكەیت، چونکە كوردان هەم موسوڵمان و هەم مەسیحی و جولەكە و ئێزیدی و كاكەیی و بێدین دەگرێتەوە و بەهیچ لۆجیكێك تۆ ناتوانیت بێچەندوچوون بەناوی گشتەوە قسەبكەیت، یا دەتەوێت وەك خەلیفەی موسوڵمانانی جیهان (ئەبوبەکر بەغدادی) تۆش بەناوی گشت کوردانەوە بدوێیت؟!

” جگه‌ له‌وه‌ی هاوسۆزی و هاو خه‌می موسڵمانان و زانایانی ئاینی میلله‌ته‌كه‌ی خۆت له‌ ده‌ست ده‌ده‌یت، هیچ به‌رهه‌مێكی باشیشی نابێت و سه‌رئه‌نجام ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزبوونی بزوتنه‌وه‌ ئیسلامیه‌كان و ئینتمایی ئاینی، … “

باشە مەلا گیان، بۆ سێ هەرێمی “ڕۆژاوا”، كە ناتۆنەكانیان پێكهێناوە مەلایان تێدانییە و لەوێ كەس نییە داكۆكی لە ئیسلامبوونی خۆی بكات، كە ئاوا تۆ لە پایتەختی ڕۆشنبیریی دۆلارەوە ناچاریت ئەو ئەركە بخەیتە سەرشانی خۆت؟ ئەگەر سیستەمی ئۆتۆنۆمی دیمۆكراتیكی كانتۆنەكان دژی ئایینی ئیسلامە، بۆچی موسوڵمانێك، فەقێیەك، مەلایەك دەنگی لێ بەرزنەبووەوە، یا ئەوەیە کە تۆش بە دەردی ڕامیارەكان و دەسەڵاتداران لە لوتكەی لوتبەرزیی و لەخۆباییبوونەوە دەتەویت لە بڵندگۆی میدیا کۆنەپارێزەکانەوە خۆت بكەیتە ئامۆژگاریكەری كانتۆنەكان، ئەو كانتۆنانەی كە ئەگەر ژنانی ئەوێ نەبوونایە، هەنووكە پایتەختە نەوتینەكە و پایتەختە ڕۆشنبیرییەكەی هەرێمەکەی بەرێزتان كرابووە حەرەمسەرای خەلیفەی دەوڵەتی ئیسلامی!

پاشان تكایە بۆ منی ڕۆشنبكەرەوە، چونکە خەریكە تووشی سەرگێژە دەبم؛ تۆ ترسی ئەوەت لێنیشتووە، كە بزووتنەوە ئیسلامییەكان بەهێزببن و ئینتیمای ئایینی زیاد بكات، یا ترسی هەڵكردنی نەسیمی جیاکردنەوەی ئایین لە بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵ، کە بەرەو هەرێمی دۆلارستان هەڵبکات و ببێتە هۆی نەمانی كار و كاسپیتان؟

” …. سه‌رئه‌نجام شكست ده‌خۆیت و له‌ لوتكه‌ی كۆشكه‌كه‌تدا ” قل هو الله أحد ” ده‌خوێنرێته‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ كۆشكی كرملن دا خوێنرا، یان سه‌رئه‌نجام وه‌ك ئێستای توركیات لێ به‌سه‌ردێ‌ دوای حه‌فتا ساڵ علمانیه‌تی تۆتالیتاری و سته‌م و نادادی به‌رامبه‌ر ئیسلام دواجار له‌سه‌رده‌ستی ئیسلامیه‌كان ملی شكا !”

مەلا گیان سەرت لە منیش شێواندووە، تێناگەم بۆ تۆ پێتناخۆشە ” قل هو الله أحد ” بخوێندرت و ئاكەپەیەكی دیكە لە “ڕۆژوا” ببێتە دەسەڵاتدار، ئەی مەگەر هەموو داخوازی و هیواخوازی ئێوە مەلایان سەرکەوتنی ئیسلام و دروستبوونی دەوڵەتی ئیسلامیی نییە لە سەرتاسەری جیهاندا؟! تێناگەم ئەو هەموو هەڕەشەكردن و ترساندنە لەپێناو چی و بۆچی؟ خۆ نە (خۆبەڕێوەبەرایەتی دێمۆکراتیکی كانتۆنەكان) و نە (یەكینەكانی پاراستنی گەل) و نە خودی (پەیەدە)ش پاگەندەی لەنێوبردنی ئیسلام و كوشتوبڕکردنی موسوڵمانانیان نەكردووە، ئیدی ئەو گرەوگرتنەوەیە لەسەر چی و دەتەوێت لە گۆمی لێڵی ڕامیاریی كام دەسەڵاتی ناوچەدا مەلەبكەیت؟ پاشان لەیادتنەچێت، كە (ئۆردوگان)ی خەلیفەی نیئۆ-ئوسمانییەكان هەموو كۆبوونەوەیەكی لەژێر وێنەكەی ئەتاتورك و لەسەر هەمان بنەماكانی بیركردنەوەی نەژادپەرستانە و فاشیستانەی ئەتاتورك بۆ دژایەتی بزاڤی ئازادیخوازی كوردان دەكات و فاشیزمی ئاكەپە، كەمالیستەكانی خستووەتە خانەی هێزێكی میانەڕەوی نەژادپەرست!

” ئه‌وه‌ش بزانه‌ ئیسلام پێویستی خه‌ڵكه‌ نه‌ك پێویستی به‌ خه‌ڵك بێت، ئیسلام ناسه‌په‌ێت به‌ڵكو ده‌بێت خۆت زۆر مه‌منونی ببیت ئه‌گه‌رنا منه‌تی پێت نیه‌، “

هەزاران درود لە گۆڕی پێشینان كە گوتوویانە “… بدوێنە خۆی لێكدانەوە لەسەر خۆی دەكات/ شەرحی خۆی دەکات”! باشە ئەگەر ئایینی ئیسلام پێویستی بە خەڵك نییە و ناسەپێنرێت، ئیدی بۆ بەیانی تا ئێوارە مێشكی ئەو خەڵكەتان کاسکردووە و كاتێكتان بۆ قسەی خۆش نەهێشتووەتەوە؟ ئەگەر ئیسلام ئایینی سەپاندن نییە، بۆ دەبێت یاسای كۆمەڵ و بەرێوەبردنبێت؟ بۆچی كاتێك كە كۆمەڵێك ئەوە هەڵنابژێرێت، تۆ لە دووری هەزران كیلۆمەترەوە لە پایتەختی ڕۆشنبیریی مەلایانەوە، شمشێرەكەت دەردەكێشیت و هەڕەشەی ئەوە دەكەیت، كە كانتۆنەكان وەك ڕوسیە و (توركیە)یان لێدێت و ئیسلام سەردەكەوێت؟ باشە مەگەر دانیشتووانی كانتۆنەكان كێن، تا ئیسلام بەسەریاندا سەربكەوێت؟ ئایا دەزانیت تۆ ئاگایانە خۆبەڕێوەبەرایەتی دیێمۆکراتیکی کانتۆنەکانی “ڕۆژاوا” بە دیکتاتۆریی ستالین و بە فاشیزمی ئەتاتۆرك دەچوێنێت و ئەمە هەمان فتواكەی خەلیفەی دەوڵەتی ئیسلامییە، كە كوردان بە دژە ئیسلام هەژماردەكات و ژنەكانیشیان بە شایانی کەنیزەكبوون لە حەرەمسەراکانی خەلیفە؟

” ئێمه‌ له‌ زووه‌وه‌ وتومانه‌ داعش لیزمه‌ له‌ ئیسلامیدا هه‌یه‌ و له‌ چه‌پ و ماركسی و علمانیه‌تیشدا هه‌یه‌، چونكه‌ لۆژكه‌كه‌ی سڕینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانی تر و ره‌نگه‌كانی تره‌ ئه‌وكاره‌ی ئێوه‌ش كه‌ له‌”میرات و ماره‌یی ئافره‌تان” و وه‌ك پێده‌چێت له‌ هه‌مووشته‌كانی تردشدا هه‌ر وایه‌! “

باشە مەلا گیان، جارێكی دیكە “ئێوە” كێن؛ بزووتنەوەی ئیسلامی، كۆمەڵی ئیسلامی، یەكگرتووی ئیسلامی، انصاراللە یا قسەكەرانی سیستەمی دێمۆكراتی پارلمانی؟ پاشان تكایە جارێكی دیكە ئەو دوو دێڕو نیوە بێسەرەوبەرەیەت بخوێنەرەوە، بزانە بەخۆشت لێی تێدەگەیت، یا من كوردی نازانم؟

مەلا گیان، منیش پێداگریی لەسەر ئەوە دەكەم كە هەموو ئاراستە و تێڕوانین و ئایدیۆلۆجییە دەسەڵاتگەراكان سەرەنجام بە خاڵی (داعش) و (ستالین) و (ئەتاتورك) دەگەن و هەر سەریان لەوێوە دەردەچێت. دڵگران نەبێت بە هەر جۆرێك ماشینی ئیسلام بهاژوویت، سەرنجام سەری گەشتەكەی هەر لە وێستگەی ملپەراندنەكەی سعودیە و سێدارە-شەقامییەكانی كۆماری ئیسلامی و سەربڕینەكانی طالیبان و انصارالاسلام لەخێڵی حەمە و (داعش) دەردەچێتەوە! بەڵام دەكرێت بزانین بۆ فیكە دێمۆكراتییەكەی تۆ لە “میرات و ماره‌یی ئافره‌تان”دا باریكدەبێتەوە و كوتاییدێت؟ بێژی گرێ-دەروونەییەكەی تۆش هەمان گرێی دەروونی سەرانی (ئەنەكەسە) بێت، كە بە هەموو پارتییەكانیانەوە ژنێكیان لە سێ كانتۆندا بۆ پەیدانەكرا وەك ژنانی پارلەمانی دۆلارستان مل بۆ ملهوڕیی پارتییەكانی بازارئازاد كەچبكات! دیسانەوە ناچارم بێژم، كە نائاگایت لە سیستەمەكانی دیكە و تەنیا سیستەمی بۆرجوازی دەناسیت، كە سیستەمەكەی ڕژێمی بەعس و سیستەمەكەی هەرێمی دۆلارستان و سیستەمەكەی ئاكەپە و سیستەمەكەی (داعش)یش دەگرێتەوە!

” ئه‌وكاره‌ی ئێوه‌ش كه‌ له‌”میرات و ماره‌یی ئافره‌تان” و وه‌ك پێده‌چێت له‌ هه‌مووشته‌كانی تردشدا هه‌ر وایه‌!، جۆرێكه‌ له‌ داعشێتی به‌سه‌ر زۆرینه‌یه‌كی موسڵماندا، “

مەلا گیان ئەگەر خۆبەڕێوەبەرایەتی دێمۆکراتیکی كانتۆنەكان و یاساكانیان ” جۆرێكه‌ له‌ داعشێتی به‌سه‌ر زۆرینه‌یه‌كی موسڵماندا،” ئیدی نازانم گرفتی تۆ لەچیدایە و بۆ خەمت لێنیشتووە؟ مەگەر تۆ دژی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و خەلافەت و پەیڕەوكردنی قورئانیت؟ ئایا “داعشیەتی” ناكاتە كوردتكراوە (دەوڵەتی ئیسلامییەتی)، ئیدی بۆ پێتناخۆشە و هەراسان خۆت نیشاندەدەیت؟

مەلا گیان، كاتێك كە خەریكی خوێندنەوەی ئەم دەستەواژانەی تۆ بووم، بڕوام بكە گوێم لە دەنگی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی پارلەمانی هەرێم و هەموو پارتییە ناسیونالیست و ئیسلامییەكان بوو، گوێم لە قسەكەری کۆمەڵەی بانكی جیهانی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بوو، ئاخر پرسی “میرات و ماره‌یی ئافره‌تان” پرسێكی ئابوورییە و پەیوەندی بە كۆی سیستەمە بۆرجوازییەكەوە هەیە!

” ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ هاوسۆزی و په‌رۆشی و یارمه‌تی و پشتیوانی بست به‌ بستی خاكی كوردوستان له‌ هه‌ر چوار پارچه‌كه‌داو جیاوازی سلێمانی و كۆبانی بۆ ئێمه‌ نییه‌و به‌ په‌رستاشیشی ده‌زانین، “

مەلا گیان، پێتناخۆشنەبێت/ دڵگرانەبیت، ئەم قسەیە هی خۆت نییە و ئەگەر سەرنجی ئەرشیڤی دژایەتی خۆبەڕێوەبەرایەتی گەلیی كانتۆنەكان لە دوو ساڵی ڕابوردووی (ئەنەكەسە) و (پدك) و (ئیسلامییەكان)یش بدەیت، دەبینیت یەكەم كەس تۆ نیت، كە ئەم قسەیەی كردبێت و هاوکاتیش هەوڵی دروستکردنی ئاژاوە و کنەکردن و کردنەوەی شوێنپێی سیخوڕەکانی ئاکەپەی کردبێت!

” خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ په‌شیمان نه‌بنه‌وه‌ له‌و هه‌ڵوێسته‌تان به‌رامبه‌ر به‌ ئیسلام ئه‌وه‌ ئێمه‌ په‌شیمان ده‌بینه‌وه‌و ته‌وبه‌یه‌كی نه‌سوحیش ده‌كه‌ین له‌وه‌ی گومانی باشمان زۆر بوو پێتان و زۆر به‌توندی رووبه‌ڕووی زۆرێك له‌ مامۆستایانی ئاینی و برا موسڵمانه‌كانی ناو خۆمان ده‌بوینه‌وه‌، “

مەلا گیان، ئەگەر ئەمە هەڕەشەی سرێنەوەی بەرانبەر نییە، ئەدی چییە؟ ئەگەر تۆ و ئەوانی پشتپەردەیش كە مووچەی ئێوە دەدەن، بڕواتان بە ئازادی دیگەران هەیە، دەی هەر ئاوا كە ئێوە [مەلاكان و دەسەڵاتداران و سەرمایەداران] هەرێمی كوردستانتان كردووە بە بەهەشتی تەراتێنی كۆمپانییە جیهانلووشەكان و وێرانەی بازارئازاد، با ئەوانی دیكەش ئازادبن و بەخواست و ویستی خۆیان سیستەمی ژیان و بەرێوەبردنی کۆمەڵەکەیان دیاریبكەن !

” هێشتا كات زووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابیته‌وه‌ له‌ سه‌لامه‌تی و سه‌قامگیری حكومه‌ته‌كه‌ت و بێ منه‌تیت له‌ ئیسلام و هاوسۆزی موسڵمانان و زانایانی ئاینی!!! “

بەداخەوە دیسانەوە ناچارم ئەوە بڵێمەوە، كە مەلا گیان تۆ هیچ زانیارییەكت لەبارەی سیستەمی خۆبەڕێوەبەرایەتی گەلیی لەسەر بنەمای فێدەراڵیزمی دیمۆكراتیك و پشتبەستن بە دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ نییە، لەبەرئەوەیە كە هەرچەندە ئەوان و زۆڕێكی دیكە دەیڵێن ئەوەی لە “ڕۆژاوا” هەیە فەرمانداریی “حكومەت” و دەوڵەت نییە، كەچی تۆ و زۆر ناسیونالیستی دیکەش هەر دەڵێن بیدۆشە! ئەگەر ئەو دەستەواژانەت كورتبكەمەوە، دەكاتە “شیوەنی هەریسەكە”، واتە هاوسۆزیی بۆ مەلایان “زانایانی بێزانستی ئایینی”، کە لە یەکسانی ژن و پیاودا کاروکاسپی و “مارە بەجاش”یان نامنێت و لە جیاکردنەوەی ئایین لە بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵ مووچەی مفتی تەمەلییان نامێنێت !

” زۆر به‌توندی رووبه‌ڕووی زۆرێك له‌ مامۆستایانی ئاینی و برا موسڵمانه‌كانی ناو خۆمان ده‌بوینه‌وه‌، تا ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ئه‌وانمان به‌ خه‌ڵه‌فاوو ئه‌وانیش ئێمه‌یان تكفیر ده‌كرد له‌سه‌ر پشتوانیمان له‌ جه‌نابت و پارته‌ ئایدلۆژیه‌كه‌ت!، …… ئه‌گه‌رنا هه‌ڵوێستمان زۆر له‌وه‌ش توندتر ده‌بێت ئه‌وكات لۆمه‌ی كه‌س نه‌كه‌ن خۆتان نه‌بێت!. “

ئەوان كێن؛ ئەو برا موسوڵمانانەی خۆتان كە ئێوە دژیان وەستانەوە وئەوانیش ئێوەیان “تكفیر” كرد؟ خەلیفەی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و شانە نووستووەكانی لە هەرێمی ژێر دەسەڵاتی کۆنەپەرستی و خێڵگەرایی یا هێزێكی دیكە هەیە كە ئێمە ئاگاداری نین و نایناسین؟ پاشان كە بەڕێزتان و هاوپیشەکانتان پەشیمان ببنەوە چیدەكەن، بێجگە لەوەی كە لاوانی خۆشباوەڕی هەرێم بنێرنە نێو لەشكری دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بۆ تێكشكاندنی بەرەنگاریی كانتۆنەكانی ڕۆژاوا؟

بەکوتی و بە کوردی لەم ساتەوە، هەر لاوێك لە هەرێمی ئێوەوە بچێتە سنووری دەسەڵاتی خەلیفەی موسوڵمانان (ئەبوبەکر بەغدادی) یا (جەبهة النصرة) و جەنگی خۆبەڕێوەبەرایەتییەکانی “ڕۆژاوا” بکات، ئەوە ئەنگۆ و بەدیاریکراوی تۆ لێی بەرپرسیت! هەر لاوێکی خوێنگەرمی مێشکسڕاوە ژنێك هەراسان بکات، ئەنگۆ و تۆ بەدیاریکراوی لێی بەرپرسیت! هەر کەسێك لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەڕەشە لە هەر ئازادیخواز و لایەنگرێکی یاسایی یەکسانی ژن و پیاو لە “ڕۆژاوا” بکات، ئەوا ئەنگۆ و تۆ بەدیاریکراوی لێی بەرپرسیت! هەروەها ئەگەر موسوڵمانانی سلێمانی دژی تیرۆر و هێڕش بۆ سەر (کۆبانێ) و (عەفرین) و (جەزیرە) و (شەنگال) بن، ئەوا پێویستە ڕیزەکانی نوێژکردن لە پشت سەری تۆوە چۆڵبکەن و بایکۆتی گوێڕادێریی وتارەکانی ڕۆژانی هەیینی تۆبن، ئەگەر نا ئەوانیش هاودەنگ و هاوسەنگەری تۆ دەبن لە دژایەتی یەکسانی ژنو پیاودا و بێدەنگەکردنی پارتییەکان و دەسەڵاتدارانی هەرێم لە ئاستی نامەکەی تۆدا، هیچ پاساوهەڵناگرێت و نیشانەی هاودەنگیی و هاوبۆچوونییانە لەتەك تۆدا.

من لێرەدا کۆتایی بە سەرنجەکانم دەهێنم و ناچمە سەر هەندێك لایەنی دیکەی نامەکەت، چونکە هاوڕێیان و هاوەڵانێکی دیکە وەڵامی تەسەلیان بە کۆدەکانی هەڕەشەکەت داوەتەوە، تەنیا دەمەوێت شتێك بڵێم بەڵام بە خۆت نا، بەڵکو بە گوێگرانی وتارەکانی ڕۆژانی هەیینی و ئەو میدیایانەی کە فوویانکردووەتە تۆ و کردوویانی بە شێرە-باڵۆنە [شێری-باڵۆنی] دژی هێرشەکانی دەوڵەتی ئیسلامی بۆ سەر کۆبانی، کە ئازادی ژنان لە “ڕۆژاوا” بەرەنجامی خودهوشیاریی و تێکۆشانی ڕاستەوخۆی کۆمەڵایەتیی و جەماوەریی و قوڵکردنەوەی شۆڕشی کۆمەڵایەتییە بۆ نێوەندی خێزان لە دڵی هەرێمەکانی میزۆپۆتامیادا لەلایەن ژنانی هەرێمەکانی عەفرین و کۆبانێ و (جەزیرە)یەوە، ئەگەر ناشتانەوێت لە کەتواری ئەو ڕاستییە تێبگەن، دەتوانن و ناچارن لەسەر هەڕەشەکردن و ناردنی لاوان بۆ ڕێزەکانی (داعش) بەردەوام بن!

**********************************************************

تێبینی: هەم بۆ بەرێز مەلا كامەران و هەم خوێنەران، مەبەستم لە بەكاربردنی دەستەواژەی “مەلا گیان” هیچ سووكایەتی و كەمنرخاندنی ئەو نییە، بەڵکو تەنیا پەیوەندی بە شیوازی دوانی منەوە هەیە و بەس، كە فرەتر حەز بە بەكاربردنی ئازیز و گیان دەكەم تا زۆر بارەكردنەوەی واژەی “بەڕێز”، كە لە میدیاکانی دەسەلات و پارتییەکاندا بە درۆ و نێوەڕۆكی بۆشەوە بەکاردەبرێت.

بۆ خوێندەوەی نامەكەی مەلا كامەران http://xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=18570&Jor=1

چەوساوەبوون ناکاتە فریشتەبوون …. Çewsawebûn nakate frîştebûn

چەوساوەبوون ناکاتە فریشتەبوون

هەژێن

١٢ی نۆڤەمبەری ٢٠١٤

گەورەترین دیماگۆگیەتی ئایدیۆلۆجیبازان و سەرەکیترین گرفتی تاکی حاشامات ئەوەیە، کە هەردەم خەریکی پیرۆزکردنن.

ئەم ڕۆژانە پێداهەڵدانی ژنان وەك پێداهەڵدانی کرێکاران لە دەهی پەنجای سەدەی ڕابوردوودا باوە و وەها کەشێك سازێنراوە، کە چەوساوە کراوەتە فریشتە و لە هەموو بوونێکی کۆمەڵایەتیی و کولتووریی داماڵڕاوە. راستە کرێکاران بەگشتی چەوساوەن و ڕامیاران و سەرمایەداران بەهرەکێشیی لە ڕەنجیان دەکەن، راستە ژنان بەگشتی چەوساوەن و پلە دوون و ڕووبەڕووی توندوتیژی یاسایی و کولتووری دەبنەوە، بەلام هەرگیز ئەم دوو بوونەوەرە بێتاوان نین و لە دەرەوەی کۆمەڵ و کایە کولتووریی و دەسەڵاتە ڕامیاریی و ئابوورییەکانەوە نین!

ئەگەر کرێکاران ئەو بوونەوەرە فریشتە و دابڕاوەن لە تاوان و سیستەمەکە، ئەدی چینی سەروەر و مشەخۆر چۆن خۆی ڕادەگرێت، ئەدی کێ دەنگ بە ڕامیاران دەدات و دەیانکاتە سەروەر و مسەخۆر، ئەدی هێزی بزووتنەوە فاشیست و نەژادپەرست و دژە-پەنابەر و کۆچەر، ئەدی دز و ساختەچی و ئەدی پاسەوان و پۆلیس و سەرباز، ئەدی داعش و مافیا و تیرۆرستان کێن و لە کوێوە هاتوون؟

ئەگەر ژنان هەمووان فریشتەن و بێتاوان و دابڕاون لەو کولتوور و پەیوەندییە کۆمەلایەتییانەی کە شەرف و نامووس دەکەنە پاساوی کوشتن، ئەدی لە کوێن و لە کوێوە هاتوون، ئەدی مناڵئازاردەرەکان کێن، ئەدی دژە خەسووان و دژە بووکان و دژە هەوێ و دژە منداڵی هەوێیان کێن، ئەدی شووکەران بەسەر هەوێ کێن و ئەدی هاندەرانی پیاوان بۆ نامووسپارێزی کێن، ئەدی خەتەنەکەران کێن، ئەدی ئەندامانی رێکخراوەکانی ژنانی ئیسلامی کێن، ئەدی دەلاڵانی باندە سێکسفرۆشییەکان کێن؟

بە بۆچوونی من گەورەترین لێدان لە بزووتنەوەی ڕزگاری و ئازادیخوازی چەوساوان پیرۆزکردنی چەوساوەیە و گێلکردنییەتی. پیرۆزکردن ئامرازی گێلکردنە و گێلکردنیش ئامانجی لە پشتەوەیە:

پارتییە کۆمونیستەکان کرێکاران پیرۆزدەکەن، تاوەکو گێلیان بکەن و هەموو بڕوایەکیان بە هێز و توانانی خۆیان لێ بستێنن و خۆیان [سەرانی پارتییەکان] بکەنە فریادڕەس و لەو ڕێگەیەوە بە دەسەڵات و مشەخۆریی بگەن!

پارتییە ناسیونالیستەکان ئێتنییەکان لەژێر دێوجامەی “نەتەوە”دا پیرۆزدەکەن، تاوەکو تاکەکانی گێلبکەن و و هەموو بڕوایەکیان بە هێز و توانای خۆیان لێ بستێنن و خۆیان بکەنە فریادڕەس و لەو ڕێگەیەوە بە دەسەڵات و مشەخۆریی بگەن!

فێمنیستە دسەڵاتخوازەکان ژنان پیرۆزدەکەن، تاوەکو گێلیان بکەن و هەموو بڕوایەکیان بە هێز و توانای خۆیان لێ بستێنن و خۆیان [ژنانی دەسەڵاتەخواز] بکەنە فریادڕەس و لەو ڕێگەیەوە بەدەسەڵات و مشەخۆریی بگەن!

بەبۆچوونی من چەوساوە فریشتە نییە، چەوساوە بەشێکە لە هێزی چەوساندنەوەی خۆی؛ ڕاگری کۆیلایەتی خودی کۆیلان بوون، ڕاگری دەرەبەگایەتی خودی جوتیاران و نەوەکانی جوتیاران بوون، ڕاگری سەرمایەداری خودی کرێکاران و نەوەکانی کرێکارانن، ڕاگری نێرسالاری و پلەدووی ژنان خودی ژنانن، هەروەها هەموو ژنان ستەم لێکراو نین و ژنانی سەرمایەدار و دەسەڵاتدار وەك پیاوانی سەرمایەدار و دەسەڵاتدار چەوسێنەری ژنانن!

 

Çewsawebûn nakate frîştebûn

Hejên

12î novemberî 2014

Gewretrîn dîmagogyetî aydyolocîbazan û serekîtrîn griftî takî haşamat eweye, ke herdem xerîkî pîrozkirdnin.

Em rojane pêdahelldanî jnan wek pêdahelldanî krêkaran le dehî pencay sedey raburdûda bawe û weha keşêk sazênrawe, ke çewsawe krawete frîşte û le hemû bûnêkî komellayetîy û kultûrîy damallrrawe. Raste krêkaran begşitî çewsawen û ramyaran û sermayedaran behrekêşîy le rencyan deken, raste jnan begşitî çewsawen û ple dûn û rûberrûy tundutîjî yasayî û kultûrî debnewe, belam hergîz em dû bûnewere bêtawan nîn û le derewey komell û kaye kultûrîy û desellate ramyarîy û abûrîyekanewe nîn!

Eger krêkaran ew bûnewere frîşte û dabrrawen le tawan û sîstemeke, edî çînî serwer û mşexor çon xoy radegrêt, edî kê deng be ramyaran dedat û deyankate serwer û msexor, edî hêzî bzûtnewe faşîst û nejadpersit û dje-penaber û koçer, edî diz û saxteçî û edî pasewan û polîs û serbaz, edî da’şi û mafya û tîroristan kên û le kwêwe hatûn?

Eger jnan hemuwan frîşten û bêtawan û dabrrawn lew kultûr û peywendîye komelayetîyaney ke şerf û namûs dekene pasawî kuştin, edî le kwên û le kwêwe hatûn, edî mnallazarderekan kên, edî dje xesuwan û dje bûkan û dje hewê û dje mindallî hewêyan kên, edî şûkeran beser hewê kên û edî handeranî pyawan bo namûsparêzî kên, edî xetenekeran kên, edî endamanî rêkixrawekanî jnanî îslamî kên, edî delallanî bande sêksifroşîyekan kên?

Be boçûnî min gewretrîn lêdan le bzûtnewey rizgarî û azadîxwazî çewsawan pîrozkirdnî çewsaweye û gêlkirdnîyetî. Pîrozkirdin amrazî gêlkirdne û gêlkirdnîş amancî le pişteweye:

Partîye komunîstekan krêkaran pîrozdeken, taweku gêlyan bken û hemû birrwayekyan be hêz û twananî xoyan lê bistênin û xoyan [seranî partîyekan] bkene firyadrres û lew rêgeyewe be desellat û mşexorîy bgen!

Partîye nasîwnalîstekan êtnîyekan lejêr dêwcamey “netewe”da pîrozdeken, taweku takekanî gêlbken û wi hemû birrwayekyan be hêz û twanay xoyan lê bistênin û xoyan bkene firyadrres û lew rêgeyewe be desellat û mşexorîy bgen!

Fêmnîste dsellatixwazekan jnan pîrozdeken, taweku gêlyan bken û hemû birrwayekyan be hêz û twanay xoyan lê bistênin û xoyan [jnanî desellatexwaz] bkene firyadrres û lew rêgeyewe bedesellat û mşexorîy bgen!

Beboçûnî min çewsawe frîşte nîye, çewsawe beşêke le hêzî çewsandnewey xoy; ragrî koylayetî xudî koylan bûn, ragrî derebegayetî xudî cutyaran û newekanî cutyaran bûn, ragrî sermayedarî xudî krêkaran û newekanî krêkaranin, ragrî nêrsalarî û pledûy jnan xudî jnanin, herweha hemû jnan stem lêkraw nîn û jnanî sermayedar û desellatdar wek pyawanî sermayedar û desellatdar çewsênerî janin!

Dîmane letek (kaf )* lebarey barudoxî ‘îraq û kurdistan

Dîmane letek (kaf )* lebarey barudoxî ‘îraq û kurdistan

Amadekirdnî ALB   **

3î sêptemberî 2014

Aya metrisî ewetan heye, ke hêrşekanî dewlletî îslamî ‘îraq û şam (da’ş) hêzî pêşmerge bbezênin?

Le rastîda hêrşî (dewlletî îslamî ‘îraq û şam- da’ş) tenya hêrş bo ser hêzekanî herêmî kurdistan nîye, ke be “pêşmerge” nasrawn, bellku hêrşe boser hemû takekesêk. Weku dezanin ( dewlletî îslamî ‘îraq û şam) yekêke le hêze here tarîkekan, le her hemû grupe tîrorîstekanî dîke drrindetre. Drrendeyî em hêze ta ew radeyeye, ke hîç cyawazîyek lenêwan xellkanî asayî û hellgranî çek ya çekdaran naken. Em hêze ke rûdekate her layek, beşêweyekî zor drrindane be kontrollkirdinyan, be kirrnûşpêbirdin û naçarkirdinyan be becêhênan û sepandinî yasay “şerî’et” beseryanda, mamelley danîştuwanî ew şwêne dekat.

Ême dillnyayn ke êwe bîstûtane, çyan beser êzîdîyekanda hêna, le katêkda ke ewan kesanêkî aştîxwazn û be hîç şêweyek hîç berengarbûneweyekî ewanyan, nekrid. Hellbete berxurdî ( dewlletî îslamî ‘îraq û şam) letek letek mesîhîyekan û şî’ekanda kemtir drrinde nîyye, çunke ewan bawerryan waye sercemî ew komelle ayîn û mezheb cyawazane ehrîmenîn.

Ême zyatir peroşî ew şerreyîn, ke ‘êraq û kurdanî ‘êraq, rûberrûy debnewe, taku bezandinî “pêşmerge” leser destî ( dewlletî îslamî ‘îraq û şam), hêzekanî herêmî kurdistan “pêşmerge” hêzêkî gendellî ser be parte ramyarîye gendelle desellatdarekane. Hêzî serekîyan (partî dîmokratî kurdistan)e, serokekeyan (mes’ud berzanî)ye ke le heman katîşda serokî herêmî kurdistanîşe. Hêzî dûhemyan, hêzekanî yekêtî nîştmanî kurdistane, ke ta êstaş celal tallebanî kone serkomarî ‘êraq, serokî em partîye ramyarîye. Herweha hêzî dîkeş ke le rêkixrawe îslamîyekan û partîye bçûkekanî dîkewe, dên, hen.

Beher barêkda ême ewe dezanîn, ke ew hêzane (pêşmerge), amrazêkî çekdarîn le destî partîye ramyarîyekan û fermandarîy [hkumetî] herêmî kurdistanda. We ku dezanin ême xallêkî hawbeşman letek ewanda nîye û hemîşe behêzêkî daplloserman zanîîwn. Letek eweşda ke gutman, katêk ke lem sateda ‘êraq û kurdistan rûberrûy tarîktirîn hêzî mêjûy hawçerx dibnewe, bebê guman debêt êmeş derbestî bezînî pêşmerge, bîn.

Xallêkî dîkey gring heye, ke debêt bîxeyne pêşçawtan, ewîş eweye ke le seretada hêzî pêşmerge, nek her nebezî, bellku bebê teqandinî tenya fîşekêkîş, raykird. Eger behoy yekînekanî parastinî gel (yepege) û yekînekanî parastinî jnan (yepeje) nebuwaye û dwatrîş be hanahatnewey hêzekanî pekeke (gerîla), ewa ( dewlletî îslamî ‘îraq û şam) beasanî deytwanî paytextî herêmî kurdistan (hewlêr) dagîrbkat. Eger (hewlêr)yan dagîrbkirdaye, ewa sercemî şarekanî dîkey kurdistan bê hîç bergirîkirdnêk, ya kemokeyek bergirîkirdin, dekewte jêrdesellatî (dewlletî îslamî ‘îraq û şam) .

Aya êwe bexotan djî ( dewlletî îslamî ‘îraq û şam) berengarî deken?

Ême weku (sekoy enarkîstanî kurdistan) pêştirîş eweman gutuwe, ke ême tenya sekoyekî/ forumêkî înternêtîn, nek grupêk ya rêkixraweyek, lem sekoyeda ne serkirdeman heye û ne binkirde. Zorbey ewaney ke le (seko)da denûsîn, le henderan dejîn, her lebereweş ême ştêkî kirdeyî ke bkewête qallbî bergirîkirdin le kurdistan, natwanîn encambdeyn.

Eger mebestîştan kesanêk bin le kudistan, ke le rûy bîr û têrrwanînewe le sekoy/ forumî enarkîstanî kurdistan (kaf ) nzîkin, bebê guman hewilldeden, ke xoyan le berengarbûnewey (dewlletî îslamî ‘îraq û şam) da rêkxen. Bew şêweye, leberewey ke le kurdistanda bzutneweyekî enarkîstî bûnî nîye, bedaxeweyn ke pêtandellên, grupêk ya bzûtneweyekî xoberengarîy weku ewey ke le kurdistanî beşî turkye “bakûr” û kurdistanî beşî surye”rojawa” heye, le kurdistanî beşî ‘êraq “herêmî kurdistan”da bûnî nîye. Ême lew bawerredayn , ke take hêzêk ya desellatêk ke bitwanêt (dewlletî îslamî ‘îraq û şam) bbezênêt, xoberengarîy serbexoyyaney xellkîye le xellkewe xoy. Bedaxewe ke em hêze ya em bzûtneweye le êstada, bûnî nîye.

Çon derrwanne bordumankirdnekanî dewlletî emerîka?

Pêş ewey ke dewlletî emerîka birryarî lêdanî ( dewlletî îslamî ‘îraq û şam) bdat, gelêk lêdwan û hewall leser ewey ke ( dewlletî îslamî ‘îraq û şam) drustikrawî emerîka û brîtanya û (îsraîl)e, hebûn. Baştirîn bellgeş bo em dengoye ke detwanîn piştîpêbbestîn, rageyandnekey (îdward snodin) bû, bellam êsta ke emerîka û brîtanya birryaryandawe hêrş bkene ser ( dewlletî îslamî ‘îraq û şam) û çek be fermandarîy herêmî kurdistan defroşn, bekemgirtnî zanyarîyekanî (êdward snodin)e, ke zor bexêrayî û be hemû şwênêkda, bllawbûnewe.

Ême djî destitêwerdanî emerîka û (dewlletanî rojawa)în, herweha djî froştinî çekîn be fermandarîy herêmî kurdistan. Leberewe ême dezanîn, ke ewe bazirganîyekî gewreye bo ewan û detwanin lew mamelleyeda qazancêkî hêcgar zoryan destibkewêt. Herweha ême namanewêt kurdistan bbête meydanî cengî hemû cîhadîyekanî cîhan djî dewlletî emerîka û dewlletanî rojawa û kurd, ke leweda gelêk le kesanî bêtawan dekujrên û gelêk şwênîş wêrandekrên. Cge lewaney serewe, ceng û karesanekanî û karayî xudî ceng, hest û gyanî kînedozî le nêwan kurd û ‘ereb û kurd û sune, deafrênê û hawkatîş debête hoy serhelldanî grupgelêkî nejadpersit û faşîst le nawçekeda.

Be boçûnî ême tenya braweyek lem cengeda, her kompanîye gewrekanin, ke çek û teqemenîyekî zor defroşn, her weku hemîşeş dorrawî ceng komell û kesanî hejarn.

Aya êwe letek (peyede) û (pekeke) û (partî çareserî dêmokratî kurdistan)da kardeken?

Nexêr. Ême hemû komek û hawkarîyek letek her rêkixrawêkî quçkeyî (hîrarşî)da, letek her rêkixraw û grupêkî desellatixwazda retdekeynewe. Ême tenya bexoman piştestûrîn [ême şêwaz û rêçkey xomanman heye] û xwazyar û arezûmendî xoberengarîy û begjaçûnewey cemawerî û soşyalîstîn. Îdî le her şwênêkî cîhanda bêt, ême ewendey le twanamanda bêt, komekyan dekeyn û harîkarîyan letekda dekeyn.

Her êsta le ‘îraqda grupî xoparêzîy benawî yekînekanî parastinî şengal (yepeşe) hen. Awa bzanim ke destkirdî (yepege)n. (Partî çareserî dêmokratî kurdistan)îş mîlîşyay xoy drustikduwe. Away debînim, ke lewaneye hendêk le rîzekan û destekanî pêşmerge le êstada be sozdarîyewe sernicî yekekanî xoparêzîy deden. Aya lew bawerredan egerî ewe hebêt ke le mangekanî dahatûda kantonêkî xoberrêweberayetî herwek ewaney ke le “rojawa” hen, le ‘îraq serhellbdat? (Mebestim serbexobûne le fermandarîy herêmî kurdistan û dewllete yekgirtuwekanî emerîka û hemû layekî dîke)

Nexêr, bedaxewe ême lew birrwayedanîn ke weha ştêk bem zuwane û bew asanîye, bête rûdan, çunke yekem sîstemî parlemanî û berrêwebearyetî nêwendîyane [sêntrallîy] be hîç şêweyek bwarî ewe naden û duwem, le mawey 13 sall ablloqey abûrîy dewlletanî xorawa leser ‘îraq û lenêwîda herêmî kurdistan û herweha dagîrkirdnî ‘îraq û grêdadnewey be cîhangîrîy bazarazadî sermayedarîy û wabestekirdnî ‘îraq û herêmeke be mercekanî dagîrkeran û zlêhzekanî ewrupa û bankî cîhanî û sindûqî drawî nîwdewlletî, bêcge leweş fermandarîy [hkumetmedarîy] partîyane û pawankirdnî serapay jyanî xellk û lew rêgeşewe gorrînî mêntallêtî takî ‘îraq û herêm bo bekarberî naderbest û kêbrrikêkerî dewlletmendibûn û nehêştinî hîç bnemayekî serbexoyî abûrîy, umêdî weha rûdanêk dekene estem.

Bêcge leweş pêkhênanî yekînekan û egerî xoberrêweberayetî serbexoyî kantonî, tenya lejêr karayî (pekeke) û (peyede)daye û lew brrayedanîn hem desellatdaranî herêm û hem fermandarîy ‘îraqî û hem dewlletî emerîka û dewlletanî nawçeke bhêlln ew dû hêze bo drêjmawe têkell be jyan û pirsekanî xellkî herêm bbin, leberewe ew egere zor lawaze. Be boçûnî ême pêkhênanî yekîney serbexoy cemawerîy û hêzî gelîy nasupayî û herwa xoberrêweberayetî kantonekan leser bnemay herewezîy komellayetî û pêkhatey fêdrasyonî û komunî, pêwîstî be prosêsêkî komellayetî xobexoyî cemawerîy heye, ke têkoşan û serencamî pirsekanî komell byankate pêdawîstî bêçendûçûn. Raste le êstada behoy pîlangêrrîy û paşekşêy hêzekanî fermandarîy herêm [pêşmerge]da weha boşayyek bo serhelldanî berengarîyekî cemawerîy leser heman şêwazî yekînekanî “rojawa” lenêw xellkî aware û cînosaydkrawî êzîdî drustbuwe, bellam dîsan lenêw xudî êzîdîyekanda betaybet mîre ayînî û dewlletmend û pledarekanyanda layengranî desellatdaranî herêm hen û hemîşe le rêgey hejmûnî ayînîyewe detwanin metrisî bin û dûberekî drustibken.

Bekurtî ne xudhuşyarîy danîştuwanî herêm û ne zemîney abûrîy û komellayetîy bo weha egerêk bem zuwane û bew destubrid û xêrayye le aradan û ne desellatdaranî herêm û ‘îraq bebê penanirdin bo agir û asn û serkut çawpoşîdeken û ne dewlletanî nawceke û ewrupa û emerîka, ke dû dehe zyatre sermayeguzarî abûrîy û ramyarîy leser behrebirdin lew barudoxe deken, destewejno dadenîşn, bedillnyayyewe hemûyan dezge sîxurrîy û bande mafîyayekanyan dexenegerr û wek gutman le rûy derûnî û mêntallîtîyewe takî em devere kirmoll û amadey wabestteyî û redûkewtinî bazarî xorawaye. Herweha eweşman lebîrneçêt ke dû deheye dewlletî turkye û êran berdewam bo lenêwbirdnî hîzekanî (pekeke) û herweha zor mebestî dîkey xoyan leşkirkêşî dekene herêmî kurdistan û nawçe snûrîyekan herdem lejêr bombaran û abillٶqe û metrisîda bûn û hen. Bêcge lemeş le herêmî kurdistanda bzûtnewey enarkîstî wek bzûtneweyekî komellayetî û cemawerîy lebarî nebûndaye û ewey ta êsta heye, bzûtnêkî hizrîye, raste çepekan û partîye komunîstekan hewllî drustkirdnî yekey xoyan benawî gardî mîlî ya berengarîy mîlî deden, bellam hem lerrûy twanawe, hêzêkî komellayetî nîn û hem eger bitwanin karêkî awa encambden, ewa le pêkhateyekî qûçkeyî/ hîrarşî baw wek her hêzîkî dîkey dewlletî û mîlîşyayî wawetir nabin û hem tenya hewllêkin bo sermayeguzarî ramyarîy beser nehametî xellkewe û ewanîş wek her grup û partîyekî dîkey ramyarîy mûçexorî fermandarîy [hkumet] û dewlletî borcwazîn.

Mangî raburdû çend jnêk le (pekeke) hatin bo berşelone. Yekêk lewan awa noy nasand ke enarkîste. Ew le (allmanya)we hatbû û xwazyarî ewe bû, ke lêre le îspanya lebarey enarkîzmewe fretir bzanêt. Aya êwe lew bawerredan ke lenêw rîzekanî (pekeke)da kesanî enarkîst hebin? Aya letekyanda peywendîtan heye? Aya le twanada heye, ke lenêw bzavêkî qûçkeyî/hîrarşîda rewtêkî çepî azadîxwaz hebêt?

Bellê, lenêw (pekeke) û (peyede)da jnan û pyawanêkî hzir û boçûn enarkî û azadîxwaz hen, hem ewey xoyan le ezmûnî têkoşanî xoyanewe bew serencame geyîştûn û hem heyane lejêr hejmûnî gorranî boçûnekanî ya bîrkirdnewey (ocelan) bew serencame geyîştûn, ke enarkîzm radîkaltirîn wellame be sîstemî sermayedarî û stem û hellawardinî êtnî û ayîn û bazne kultûrîyekan û xudî pêgey jnan wek regezêkî pledû le komellî paş-xêllekî û prro sermayedarî. Hellbete destey duwem ke lejêr karayî hejmûnî hizrîy (ocelan) û karêzmay ramyarîy ewda le enarkîzm nzîkbûnewetewe, zor cêgey dillxoşî nîn, çunke her awaş metrisî wergerraneweyan heye bedway wergoranî bîrkirdnewey (ocelan)da wek kesêkî otorîteger le serûy rêkxistinêkî qûçkeyyewe. Bellam wek gutman destey yekem betaybet jnanî gerîla û endamanî rêkxistnekanî xwarewe û hî nêw şar û gundekan fretir mayey umêd û çawerrwanîn. Ême gwêman le hendêk dîmaney ewan buwe û çend fîlmêkman lebarey çonyetî pêkewejyan û berrêkirdnî karubarî nêwan xoyan dîtûn, ke zortir komuneyye û peywendîyekî tarradeyek naqûçkeyye, bellam dîsan dekrêt awaş nebêt, leberewey ême lenêw ewanda najîn. Bêcge le eweş pêwîste eweş bllêyn lenêw parte destexuşkekanî (peyede) û (pekeke) le herêmî kurdistan û kurdistanî beşî êran betaybet herêmî kurdistanda, bedaxewe ew rewt û gorrane pozetîve nabînîn û ewan fretir wek (pekeke)î dehey newedî sedey raburdû derdekewn û nûqmî demargîr nasîwnalîstîn û komellêk ramyar û desellatixwaz le serûy rêkxistnekanyanewe westawn û tenanet awa berçawdekewn, ke letek bîroke tazekanî (ocelan) lebarey herewezîy abûrîy û komunekanî gund û şar û xoberrêweberayetî gelî û dêmokrasî rastewxo û sîstemî fîdralîstî û konfîdrasyone azadekanda nakok bin, çunke ewan hêşta pêdagrîy leser dêmokrasî parlemanî deken û xerîkî kayey ramyarîy û kêbrrikêkirdnin letek layene borcwazîyekanî dîke.

Herweha xoşbawerrîyekî metrisîdare, birrwa bexoman bhênîn, ke lenêw rêkxistin û pêkhatey ramyarîy û qûçkeyîda rewtî azadîxwazîy twananî geşekirdin û peresendinî hebêt. Çunke le jehrî ramyarîy û desellatixwazîy û aydyolocyay nasîwnalîstîda esteme korpeley azadîxwazîy twananî manewe û berdewamî jyanî hebêt. Bêcge leweş ême be hemû şêweyek le hewllî dyarîkirdnî hêlle hizrîye cyakerewekanî nêwan bzûtnewey komellayetîy lelayek û bzutinnewey ramyarîy û çepgerayî lelayekey dîkeweyn. Çunke çep û ramyaran herdem bereyekî desellatixwaz û serûxellk û mşexorixwazn û tenanet le jyanî asayî komellaytîyda çepekan hewllî destemokirdnî hemû hewll û têkoşan û bzûteneweyekî komellayetîy û cemawerîy deden û wek amrazêk bo sermayeguzarî ramyarîy û geyîştin be amance ramyarîyekanyan bekaryan deben û ême le paş raperrînî 1991 û dehey newedî heman sedey raburdû û dehey raburdûy em sedeyeş bînerî hemû hewllekanî çep bûyn û tenya belarrêdabirdin û naumîdkirdin û sazş û xoşbawerrîyan be nêwendgerayî û partayetîy û dewllet û fermandarîy (hkumet) benawî krêkaran û soşyalîzm berhemhênawe.

Bedaxewe ême ta êsta nematwanîwe letek ew rewtey nêw (pekeke) peywendî rastewxoy hizrîy û kirdeyî drustibkeyn, bedillnyayî û be dillxoşîyewe hewllî weha karêk dedeyn û demêke hewllî weha karêk dedeyn, bellam bedaxewe ta êsta serkewtû nebûyn, drusttir bllêyn ew heleman bo nerrexsawe.

Dwa pirsyar, çon derrwanne konfîdralîzmî dêmokratîk? Aya ewe raste ke (pekeke) layengirîy lewe dekat, ya prropagendeyeke bo ewey le wllatanî xorawa birrway pêbkirêt / bo ewey mitmaney wllatanî xorawa bedestibhênt? (Eger bo nmûne beheman şêwey zapatîstekan rewtdeken, lewaneye lenêwendî çepda sernicrrakêş derkewn)

Rastîyekey wellamî em pirsyare sexte, çunke yekem (pekeke) le turkye nawçeyekî wek nawçey zapatîstekanî lejêr destda nîye û bexoşî hêzêkî nêwendgera û qûçkeyye, çi wek hêzî mîlîşyayî û çi wek pêkhateyekî partîy, herwa êmeş le tewawî wirdekarîyekanî jyanî rojaneyan agadarnîn û bellgeyekî komellayetîş bo selmandinî rastî ya drobûnî nîye. Tenya ştêk ke detwanîn qsey lebarewe bkeyn, kantonekanî “rojawa”n, ke hawrrêyekman bo çend hefte lewê buwe û serdanîkridûn, ke bedillnyayyewe berawrid be berrêweberayetî herêmî kurdistan, azadîxwazane dêteberçaw, bellam dîsanewe leberewey ke xudî (peyede) zorîney deng û layengirîy cemawerîy xellkî heye û lewe bêxeme ke her core sîstemêk bigrêteber brawe her xoyetî û le rastîşda (peyede) bo ewey ber be hejmûnî desellatdaranî herêmî kurdistan, ke sîstemêkî prro nîolîbrallî abûrîy û ramyarîy heye, betaybet bergirtin be hejmûnî (pidk) le rêgey partîye kopîyekeyewe [albartî] û herweha bo ewey ber be hejmûnî grupe îslamîyekan, ke fermandarîy êstay turkye piştîwanî û hanyandedat û herwa ber be hejmûnî dewlletanî xorawa [emerîka û ewrupa] bigrêt, ewa ew sîstemey ke êsta pyadeydekat, baştirîn amraz buwe bo djayetî rkebere ramyarekanî.

Bellam ewey ke eger (peyede) bexoy hêzêkî kemîne buwaye, aya her leser em sîstemey êstay dêmokrasî rastewxo û yekgirtnî xoberrêweberayetî êtnîyekan û nawçekan le yekêtîyekî konfîdrallîda pêdagrîydekrid, eweyan hîç bellgeyek bo selmandin ya retkirdnewey weha guman û boçûnêk leberdestda nîye, eweş leberewey ke ştêkî awa rûynedawe ya le rûdanda nîye, taweku begwêrey rastîyekan ezmûngîrî le ketwareke bkeyn û tîorîzey bkeyn. Çunke dwacar ewanîş pêkhateyekî nêwendgera û qûçkeyî û ramyar û partîyn û kesanêkî otorîtegera le raseyanewe hen û hemû katêk egerî werçerxan û badaneweyan heye. Bellam ewe rastîyeke berawrid be sîstemî berrêweberayetî herêmî kurdistan, ke bêcge le polîsêkî bazarazadî sermayedarî hîçî dîke nîye, serincrakîştir û hîwabexiştre û ewey jnanî le komellêkî daxrawî mezhebî û bawksalarî xorhellatîda çalakkirduwe û hestî azadîxwazî û xorrizgarkirdin û serebexoyî kesayetî lela afrandûn, lem sateda karêkî zor gewreye û be hemû hêzêk nakrêt û karasanîyekî gewreyan bo bzûtnewey enarkî kirduwe, hellbete lepall herewezîyekan û rêkxistne komuneyyekanda, ke detwanin pêşekî bujanewe û peresendî şorşî komellayetî bin. Hîwadarîn jnanî xorawa bibne trisşikênî jnanî pledûy abûrîy û komellayetîy herêmî kurdistan, ke zyatir le her takêkî dîke lejêr hejmûnî bazarazadî sermayedarîy û kultûrî bekarberîy naderbestane û naderbestîy beranber pirse komellayetîyekan û komellî azad û xorizgarîyda denallênin.

Ewe rastîyeke ke yekînekanî jnanî “rojawa” wênay bawî jinyan le awezî komellekanî xorhellatî nawîn û pyawanî herêmî kurdistanda gorrî û twanyan waney rizgarîxwazîy û xohuşyarîy be komellî ême bden û eweman lela berceste bken, ke azadî û rizgarîy û serbexoyî koylan tenya le wîst û twananî xoyanewe serçawe degrêt û hîç hêzêk twananî rizgarkirdnî koyleyekî nîye, eger ew koyleye xudhuşyarîy rizgarbûnî xoy lela drustnebûbêt û nebûbête wîst [îrade] û xwastêêkî naçarî [îyçendûçûn].

Le kotayîda supasî bêpayanman bo hawderdî û betengewehatnî enarkîyanetan dekeyn, ke çend care delaqeyek be rûy komellî ‘îraq û kurdistan û xorhellatî nawîn û xudî êmeda bazdeken û sernicî azadîxwazanî ewrupa û cîhan betaybet îspanî û îngilîz-zmanekan bo pirsekanî herême lebîrkrawekan radekêşn û handanêk bo harîkarî hawpiştî enarkî bo xellkî ew devere helldexrînin, ke bedaxewe ême zor car hest be nebûnî hawpiştî û gringîpênedan ya orupa û emerîka-sêntirîsbûnî azadîxwazan û soşyalîstekan/enarkîyekan dekeyn, ke eme yekêke le nexoşîyekîye kuşindekanî bzûtnewey enarkî paş cengî cîhanî duwem.

***********************************

* [ kaf / KAF ] sekoy enarkîstanî Kurdistan : www.anarchistan.tk

** [ALB ] saytî www.alasbarricadas.org

دیمانە لەتەك (کاف )* لەبارەی بارودۆخی عیراق و کوردستان

دیمانە لەتەك (کاف )* لەبارەی بارودۆخی عیراق و کوردستان

ئامادەکردنی ALB   **
٣ی سێپتەمبەری ٢٠١٤
 

ئایا مه‌ترسی ئه‌وه‌تان هه‌یە، كه‌ هێرشه‌كانی دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام (داعش) هێزی پێشمه‌رگه‌ ببه‌زێنن؟

له‌ ڕاستیدا هێرشی (دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام- داعش) تەنیا هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نییه‌، كه‌ به‌ “پێشمه‌رگه”‌ ناسراون، به‌ڵكو هێرشه‌ بۆسه‌ر هه‌موو تاكەكەسێك. وه‌كو ده‌زانن ( دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام) یه‌كێكه‌ له‌ هێزه‌ هه‌رە تاریكه‌كان، له‌ هه‌ر هه‌موو گروپه تیرۆریسته‌كانی دیكه‌ دڕنده‌ترە. دڕه‌نده‌یی ئه‌م هێزه‌ تا ئه‌و ڕاده‌یه‌یه،‌‌ كه‌ هیچ جیاوازییه‌ك‌ له‌نێوان خه‌ڵكانی ئاسایی و هه‌ڵگرانی چه‌ك یا چه‌كداران ناكه‌ن. ئه‌م هێزه‌ كە ڕووده‌كاته‌ هه‌ر لایه‌ك، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانە‌ به‌ كۆنترۆڵكردنیان، به‌ كڕنووشپێبردن و ناچاركردنیان به‌‌ به‌جێهێنان و سه‌پاندنی یاسای “شه‌ریعه‌ت” به‌سه‌ریاندا، مامه‌ڵه‌ی دانیشتووانی ئه‌و شوێنه‌ ده‌كات.

ئێمه‌ دڵنیاین كه‌ ئێوه‌ بیستووتانه‌، چیان به‌سه‌ر ئێزیدییه‌كاندا هێنا، له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌وان كەسانێكی ئاشتیخوازن و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌وانیان، نه‌كرد. هه‌ڵبه‌ته‌ بەرخوردی ( دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام) لەتەك لەتەك مه‌سیحییه‌كان و شیعه‌كاندا كه‌متر دڕنده‌ نیییه، چونكه‌ ئه‌وان باوه‌ڕیان وایه‌ سه‌رجه‌می ئه‌و کۆمەڵە ئایین و مەزهەب جیاوازانە ئەهریمەنین. ‌

ئێمه‌ زیاتر په‌رۆشی ئه‌و شه‌ڕه‌یین، كه‌ عێراق و كوردانی عێراق، ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه‌، تاكو به‌زاندنی “پێشمه‌رگه” له‌سه‌ر ده‌ستی ( دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام)، هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان “پێشـمه‌رگه‌” هێزێكی گه‌نده‌ڵی سه‌ر به‌ پارته‌ ڕامیارییه‌ گه‌نده‌ڵه‌ ده‌سه‌ڵاتدارەكانە. هێزی سه‌ره‌كییان (پارتی دیمۆكراتی كوردستان)ە، سه‌رۆكه‌كه‌یان (مه‌سعود به‌رزانی)یه‌ كه‌ له‌ هه‌مان كاتیشدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیشه‌. هێزی دووهه‌میان، هێزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌، كه‌ تا ئێستاش جه‌لال تاڵه‌بانی كۆنه‌ سه‌ر‌كۆماری عێراق، سه‌رۆكی ئه‌م پارتییە ڕامیارییه‌. هه‌روه‌ها هێزی دیكه‌ش كه‌ له‌ ڕێكخراوه‌ ئیسلامییه‌كان‌ و پارتییه‌ بچووكه‌كانی دیكه‌وه، دێن، هه‌ن.

بەهەر بارێکدا ئێمه‌ ئەوە ده‌زانین، كه‌ ئه‌و هێزانه‌ (پێشمه‌رگه‌)، ئامرازێكی چه‌كدارین له‌ ده‌ستی پارتییه‌ ڕامیارییه‌كان و فەرمانداریی [حكومه‌تی] هه‌رێمی كوردستاندا. وه‌ كو ده‌زانن ئێمه‌ خاڵێكی هاوبه‌شمان لەتەك ئه‌واندا نییه‌ و هه‌میشه‌ به‌هێزێكی داپڵۆسه‌رمان زانییون. لەتەك ئه‌وه‌شدا كه‌ گوتمان، كاتێك كه‌ له‌م ساتە‌دا عێراق و كوردستان ڕووبه‌ڕووی تاریكترین هێزی مێژووی هاوچەرخ دبنه‌وه‌، بەبێ گومان ده‌بێت ئێمه‌ش ده‌ربه‌ستی به‌زینی پێشمه‌رگه‌، بین.‌

خاڵێكی دیكه‌ی گرنگ هه‌یه،‌ كه‌ ده‌بێت بیخه‌ینه‌ پێشچاوتان، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تادا هێزی پێشمه‌رگه، نه‌ك هه‌ر نه‌به‌زی، به‌ڵكو بەبێ ته‌قاندنی تەنیا فیشه‌كێكیش، ڕایكرد. ئه‌گه‌ر به‌هۆی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یەپەگە) و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه‌) نه‌بووایه‌ و‌ دواتریش به هاناهاتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ (گەریلا)، ئەوا ( دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام) به‌ئاسانی ده‌یتوانی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان (هه‌ولێر) داگیربكات. ئه‌گه‌ر (هه‌ولێر)یان داگیربكردایه‌، ئه‌وا‌ سه‌رجه‌می شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان بێ هیچ به‌رگریكردنێك، یا كەمۆكەیەك به‌رگریكردن، ده‌كه‌وته‌ ژێرده‌سه‌ڵاتی (دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام)‌ .

ئایا ئێوه‌ بەخۆتان دژی ( دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام) بەرەنگاری ده‌كه‌ن؟

ئێمه‌ وه‌كو (سه‌كۆی ئەنارکیستانی کوردستان) پێشتریش ئه‌وه‌مان گوتووه،‌ كه‌ ئێمه‌ تەنیا سەکۆیەکی/ فۆرومێكی ئینتەرنێتین، نه‌ك گروپێك یا ڕێكخراوەیەك، لەم سەکۆیەدا نه‌ سەرکردەمان هەیە و نە بنکردە. زۆربەی ئەوانەی کە‌ له‌ (سه‌كۆ)دا ده‌نووسین، له‌ هه‌نده‌ران ده‌ژین، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش ئێمه‌ شتێكی كردەیی كه‌ بكه‌وێته‌ قاڵبی به‌رگریكردن له‌ كوردستان، ناتوانین ئەنجامبده‌ین.

ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشتان كەسانێك بن له‌ كودستان، كه‌ له‌ ڕووی بیر و تێڕوانینەوە‌ له‌ سەكۆی/ فۆرومی ئەناركیستانی كوردستان (كاف ) نزیكن، بەبێ گومان هه‌وڵده‌ده‌ن، كه‌ خۆیان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی (دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام) دا ڕێكخه‌ن. به‌و شێوەیە، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ له‌ كوردستاندا بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئه‌ناركیستی‌ بوونی نییه‌، به‌داخه‌وه‌ین كه‌ پێتانده‌ڵێن، گروپێك یا بزووتنه‌وه‌یه‌كی خۆبەرەنگاریی وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ كوردستانی بەشی توركیە “باکوور” و كوردستانی به‌شی سوریە”ڕۆژاوا” هه‌یه‌، له‌ كوردستانی به‌شی عێراق “هەرێمی کوردستان”دا بوونی نییه‌. ئێمه‌ لەو باوه‌ڕەداین ، كه‌ تاكه‌ هێزێك یا ده‌سه‌ڵاتێك كه‌ بتوانێت (دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام) ببه‌زێنێت، خۆبەرەنگاریی سه‌ربه‌خۆییانه‌ی خه‌ڵكییه‌ له‌ خه‌ڵكه‌وه‌ خۆی. به‌داخه‌وه‌ كه‌ ئه‌م هێزه‌ یا ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ له‌ ئێستادا، بوونی نییه‌.

چۆن ده‌ڕواننه‌ بۆردومانكردنه‌كانی دەوڵەتی ئه‌مه‌ریكا؟

پێش ئه‌وه‌ی كه‌ دەوڵەتی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری لێدانی ( دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام) بدات، گه‌لێك لێدوان‌ و هەواڵ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ( دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام) دروستكراوی ئه‌مه‌ریكا و بریتانیا و (ئیسرائیل)ە‌، هه‌بوون. باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م ده‌نگۆیه‌ كه‌ ده‌توانین پشتیپێببه‌ستین، ڕاگەیاندنەکە‌ی (ئیدوا‌رد سنۆدن) بوو، به‌ڵام ئێستا كه‌ ئه‌مه‌ریكا و بریتانیا بڕیاریانداوە هێرش بكەنه‌ سه‌ر ( دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام) و چه‌ك به‌ فەرمانداریی هه‌رێمی كوردستان ده‌فرۆشن، به‌كه‌مگرتنی زانیارییه‌كانی (ئێدوا‌رد سنۆدن)ە، كه‌ زۆر به‌خێرایی و به‌ هه‌موو شوێنێكدا، بڵاوبوونه‌وه‌.

ئێمه‌ دژی ده‌ستتێوه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا و (دەوڵەتانی ڕۆژاوا)ین، هه‌روه‌ها دژی فرۆشتنی چه‌كین به‌ فەرمانداریی هه‌رێمی كوردستان. لەبەرئەوە ئێمه‌ ده‌زانین، کە ئه‌وه‌ بازرگانییه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ ئه‌وان و ده‌توانن له‌و مامه‌ڵه‌یەدا‌ قازانجێكی هێجگار زۆریان ده‌‌ستبكه‌وێت. هەروەها ئێمه‌ نامانه‌وێت كوردستان ببێته‌ مه‌یدانی جه‌نگی هه‌موو جیهادییه‌كانی جیهان دژی دەوڵەتی ئه‌مه‌ریكا و دەوڵەتانی ڕۆژاوا و كورد، كه‌ لەوە‌دا گەلێك له‌ كەسانی بێتاوان ده‌كوژرێن و گه‌لێك شوێنیش وێرانده‌كرێن. جگه‌ له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌، جه‌نگ و كاره‌سانه‌كانی و كارایی خودی جه‌نگ، هەست و گیانی كینه‌دۆزی له‌ نێوان كورد و عه‌ره‌ب و كورد و سونه‌، ده‌ئافرێنێ و هاوكاتیش ده‌بێته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گروپگەلێكی نەژادپەرست و فاشیست لە ناوچەکەدا.

بە بۆچوونی ئێمە تەنیا براوه‌یه‌ك له‌م جه‌نگه‌دا، هەر كۆمپانییه‌ گه‌وره‌كانن، کە چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كی زۆر ده‌فرۆشن، هه‌ر وه‌كو هه‌میشه‌ش دۆڕاوی جه‌نگ کۆمەڵ و کەسانی هه‌ژارن.

ئایا‌ ئێوه‌ لەتەك (په‌یه‌ده)‌ و (په‌كه‌كه)‌ و (پارتی چارەسەری دێمۆکراتی کوردستان)دا كارده‌كه‌ن؟

نه‌خێر. ئێمه‌ هه‌موو كۆمه‌ك و هاوكارییه‌ك لەتەك هه‌ر ڕێكخراوێكی قوچكه‌یی (هیرارشی)دا، لەتەك هه‌ر ڕێكخراو و گروپێكی ده‌سه‌ڵاتخوازدا ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌. ئێمه‌ تەنیا بەخۆمان پشتئەستوورین [ئێمە شێواز و ڕێچکەی خۆمانمان هەیە] و خوازیار و ئارەزوومەندی خۆبه‌رەنگاریی و به‌گژاچوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و سۆشیالیستین. ئیدی له‌ هه‌ر شوێنێكی جیهاندا بێت، ئێمه‌ ئه‌وه‌ندەی له‌ تواناماندا بێت، كۆمه‌كیان ده‌كه‌ین و هاریكارییان لەتەكدا ده‌كه‌ین.

هەر ئێستا لە عیراقدا گروپی خۆپارێزیی بەناوی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال (یەپەشە) هەن. ئاوا بزانم کە دەستکردی (یەپەگە)ن. (پارتی چارەسەری دێمۆکراتی کوردستان)یش میلیشیای خۆی دروستکدووە. ئاوای دەبینم، کە لەوانەیە هەندێك لە ڕیزەکان و دەستەکانی پێشمەرگە لە ئێستادا بە سۆزدارییەوە سەرنجی یەکەکانی خۆپارێزیی دەدەن. ئایا لەو باوەڕەدان ئەگەری ئەوە هەبێت کە لە مانگەکانی داهاتوودا کانتۆنێکی خۆبەڕێوەبەرایەتی هەروەك ئەوانەی کە لە “ڕۆژاوا” هەن، لە عیراق سەرهەڵبدات؟ (مەبەستم سەربەخۆبوونە لە فەرمانداریی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و  هەموو لایەکی دیکە)

نەخێر، بەداخەوە ئێمە لەو بڕوایەدانین کە وەها شتێك بەم زووانە و بەو ئاسانییە، بێتە ڕوودان، چونکە یەکەم سیستەمی پارلەمانی و بەڕێوەبەاریەتی نێوەندییانە [سێنتراڵیی] بە هیچ شێوەیەك بواری ئەوە نادەن و دووەم، لە ماوەی ١٣ ساڵ ئابڵۆقەی ئابووریی دەوڵەتانی خۆراوا لەسەر عیراق و لەنێویدا هەرێمی کوردستان و هەروەها داگیرکردنی عیراق و گرێدادنەوەی بە جیهانگیریی بازارئازادی سەرمایەداریی و وابەستەکردنی عیراق و هەرێمەکە بە مەرجەکانی داگیرکەران و زلێهزەکانی ئەوروپا و بانکی جیهانی و سندووقی دراوی نیودەوڵەتی، بێجگە لەوەش فەرمانداریی [حکومەتمەداریی] پارتییانە و پاوانکردنی سەراپای ژیانی خەڵك و لەو ڕێگەشەوە گۆڕینی مێنتاڵێتی تاکی عیراق و هەرێم بۆ بەکاربەری نادەربەست و کێبڕكێکەری دەوڵەتمەندبوون و نەهێشتنی هیچ بنەمایەکی سەربەخۆیی ئابووریی، ئومێدی وەها ڕوودانێك دەکەنە ئەستەم.

بێجگە لەوەش پێکهێنانی یەکینەکان و ئەگەری خۆبەڕێوەبەرایەتی سەربەخۆیی کانتۆنی، تەنیا لەژێر کارایی (پەکەکە) و (پەیەدە)دایە و لەو بڕایەدانین هەم دەسەڵاتدارانی هەرێم و هەم فەرمانداریی عیراقی و هەم دەوڵەتی ئەمەریکا و دەوڵەتانی ناوچەکە بهێڵن ئەو دوو هێزە بۆ درێژماوە تێکەڵ بە ژیان و پرسەکانی خەڵكی هەرێم ببن، لەبەرئەوە ئەو ئەگەرە زۆر لاوازە. بە بۆچوونی ئێمە پێکهێنانی یەکینەی سەربەخۆی جەماوەریی و هێزی گەلیی ناسوپایی و هەروا خۆبەڕێوەبەرایەتی کانتۆنەکان لەسەر بنەمای هەرەوەزیی کۆمەڵایەتی و پێکهاتەی فێدراسیۆنی و کۆمونی، پێویستی بە پرۆسێسێکی کۆمەڵایەتی خۆبەخۆیی جەماوەریی هەیە، کە تێکۆشان و سەرەنجامی پرسەکانی کۆمەڵ بیانکاتە پێداویستی بێچەندووچوون. ڕاستە لە ئێستادا بەهۆی پیلانگێڕیی و پاشەکشێی ‌‌هێزەکانی فەرمانداریی هەرێم [پێشمەرگە]دا وەها بۆشاییەك بۆ سەرهەڵدانی بەرەنگارییەکی جەماوەریی لەسەر هەمان شێوازی یەکینەکانی “ڕۆژاوا” لەنێو خەڵکی ئاوارە و جینۆسایدکراوی ئێزیدی دروستبووە، بەڵام دیسان لەنێو خودی ئێزیدییەکاندا بەتایبەت میرە ئایینی و دەوڵەتمەند و پلەدارەکانیاندا لایەنگرانی دەسەڵاتدارانی هەرێم هەن و هەمیشە لە ڕێگەی هەژموونی ئایینییەوە دەتوانن مەترسی بن و دووبەرەکی دروستبکەن.

بەکورتی نە خودهوشیاریی دانیشتووانی هەرێم و نە زەمینەی ئابووریی و کۆمەڵایەتیی بۆ وەها ئەگەرێك بەم زووانە و بەو دەستوبرد و خێراییە لە ئارادان و نە دەسەڵاتدارانی هەرێم و عیراق بەبێ پەنانردن بۆ ئاگر و ئاسن و سەرکوت چاوپۆشیدەکەن و نە دەوڵەتانی ناوجەکە و ئەوروپا و ئەمەریکا، کە دوو دەهە زیاترە سەرمایەگوزاری ئابووریی و ڕامیاریی لەسەر بەهرەبردن لەو بارودۆخە دەکەن، دەستەوئەژنۆ دادەنیشن، بەدڵنیاییەوە هەموویان دەزگە سیخوڕیی و باندە مافییایەکانیان دەخەنەگەڕ و وەك گوتمان لە ڕووی دەروونی و مێنتاڵیتییەوە تاکی ئەم دەڤەرە کرمۆڵ و ئامادەی وابەستتەیی و ڕەدووکەوتنی بازاری خۆراوایە. هەروەها ئەوەشمان لەبیرنەچێت کە دوو دەهەیە دەوڵەتی تورکیە و ئێران بەردەوام بۆ لەنێوبردنی هیزەکانی (پەکەکە) و هەروەها زۆر مەبەستی دیکەی خۆیان لەشکركێشی دەکەنە هەرێمی کوردستان و ناوچە سنوورییەکان هەردەم لەژێر بۆمباران و ئابڵٶقە و مەترسیدا بوون و هەن. بێجگە لەمەش لە هەرێمی کوردستاندا بزووتنەوەی ئەنارکیستی وەك بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی و جەماوەریی لەباری نەبووندایە و ئەوەی تا ئێستا هەیە، بزووتنێکی هزرییە، ڕاستە چەپەکان و پارتییە کۆمونیستەکان هەوڵی دروستکردنی یەکەی خۆیان بەناوی گاردی میلی یا بەرەنگاریی میلی دەدەن، بەڵام هەم لەڕووی تواناوە، هێزێکی کۆمەڵایەتی نین و هەم ئەگەر بتوانن کارێكی ئاوا ئەنجامبدەن، ئەوا لە پێکهاتەیەکی قووچکەیی/ هیرارشی باو وەك هەر هێزیكی دیکەی دەوڵەتی و میلیشیایی واوەتر نابن و هەم تەنیا هەوڵێکن بۆ سەرمایەگوزاری ڕامیاریی بەسەر نەهامەتی خەڵکەوە و ئەوانیش وەك هەر گروپ و پارتییەکی دیکەی ڕامیاریی مووچەخۆری فەرمانداریی [حکومەت] و دەوڵەتی بۆرجوازین.

مانگی ڕابوردوو چەند ژنێك لە (پەکەکە) هاتن بۆ بەرشەلۆنە. یەکێك لەوان ئاوا نۆی ناساند کە ئەنارکیستە. ئەو لە (ئاڵمانیا)وە هاتبوو و خوازیاری ئەوە بوو، کە لێرە لە ئیسپانیا لەبارەی ئەنارکیزمەوە فرەتر بزانێت. ئایا ئێوە لەو باوەڕەدان کە لەنێو ڕیزەکانی (پەکەکە)دا کەسانی ئەنارکیست هەبن؟ ئایا لەتەکیاندا پەیوەندیتان هەیە؟ ئایا لە توانادا هەیە، کە لەنێو بزاڤێکی قووچکەیی/هیرارشیدا ڕەوتێکی چەپی ئازادیخواز هەبێت؟

بەڵێ، لەنێو (پەکەکە) و (پەیەدە)دا ژنان و پیاوانێکی هزر و بۆچوون ئەنارکی و ئازادیخواز هەن، هەم ئەوەی خۆیان لە ئەزموونی تێکۆشانی خۆیانەوە بەو سەرەنجامە گەییشتوون و هەم هەیانە لەژێر هەژموونی گۆڕانی بۆچوونەکانی یا بیرکردنەوەی (ئۆجەلان) بەو سەرەنجامە گەییشتوون، کە ئەنارکیزم ڕادیکالترین وەڵامە بە سیستەمی سەرمایەداری و ستەم و هەڵاواردنی ئێتنی و ئایین و بازنە کولتوورییەکان و خودی پێگەی ژنان وەك ڕەگەزێكی پلەدوو لە کۆمەڵی پاش-خێڵەکی و پڕۆ سەرمایەداری. هەڵبەتە دەستەی دووەم کە لەژێر کارایی هەژموونی هزریی (ئۆجەلان) و کارێزمای ڕامیاریی ئەودا لە ئەنارکیزم نزیکبوونەوەتەوە، زۆر جێگەی دڵخۆشی نین، چونکە هەر ئاواش مەترسی وەرگەڕانەوەیان هەیە بەدوای وەرگۆرانی بیرکردنەوەی (ئۆجەلان)دا وەك کەسێکی ئۆتۆریتەگەر لە سەرووی ڕێکخستنێکی قووچکەییەوە. بەڵام وەك گوتمان دەستەی یەکەم بەتایبەت ژنانی گەریلا و ئەندامانی ڕێکخستنەکانی خوارەوە و هی نێو شار و گوندەکان فرەتر مایەی ئومێد و چاوەڕوانین. ئێمە گوێمان لە هەندێك دیمانەی ئەوان بووە و چەند فیلمێکمان لەبارەی چۆنیەتی پێکەوەژیان و بەڕێکردنی کاروباری نێوان خۆیان دیتوون، کە زۆرتر کۆمونەییە و پەیوەندییەکی تاڕادەیەك ناقووچکەییە، بەڵام دیسان دەکرێت ئاواش نەبێت، لەبەرئەوەی ئێمە لەنێو ئەواندا ناژین. بێجگە لە ئەوەش پێویستە ئەوەش بڵێین لەنێو پارتە دەستەخوشکەکانی (پەیەدە) و (پەکەکە) لە هەرێمی کوردستان و کوردستانی بەشی ئێران بەتایبەت هەرێمی کوردستاندا، بەداخەوە ئەو ڕەوت و گۆڕانە پۆزەتیڤە نابینین و ئەوان فرەتر وەك (پەکەکە)ی دەهەی نەوەدی سەدەی ڕابوردوو دەردەکەون و نووقمی دەمارگیر ناسیونالیستین و کۆمەڵێك ڕامیار و دەسەڵاتخواز لە سەرووی ڕێکخستنەکانیانەوە وەستاون و تەنانەت ئاوا بەرچاودەکەون، کە لەتەك بیرۆکە تازەکانی (ئۆجەلان) لەبارەی هەرەوەزیی ئابووریی و کۆمونەکانی گوند و شار و خۆبەڕێوەبەرایەتی گەلی و دێمۆکراسی ڕاستەوخۆ و سیستەمی فیدرالیستی و کۆنفیدراسیۆنە ئازادەکاندا ناکۆک بن، چونکە ئەوان هێشتا پێداگریی لەسەر دێمۆکراسی پارلەمانی دەکەن و خەریکی کایەی ڕامیاریی و کێبڕکێکردنن لەتەك ‌‌لایەنە بۆرجوازییەکانی دیکە.

هەروەها خۆشباوەڕییەکی مەترسیدارە، بڕوا بەخۆمان بهێنین، کە لەنێو ڕێکخستن و پێکهاتەی ڕامیاریی و قووچکەییدا ڕەوتی ئازادیخوازیی توانانی گەشەکردن و پەرەسەندنی هەبێت. چونکە لە ژەهری ڕامیاریی و دەسەڵاتخوازیی و ئایدیۆلۆجیای ناسیونالیستیدا ئەستەمە کۆرپەلەی ئازادیخوازیی توانانی مانەوە و بەردەوامی ژیانی هەبێت. بێجگە لەوەش ئێمە بە هەموو شێوەیەك لە هەوڵی دیاریکردنی هێڵە هزرییە جیاکەرەوەکانی نێوان بزووتنەوەی کۆمەڵایەتیی لەلایەك و بزوتننەوەی ڕامیاریی و چەپگەرایی لەلایەکەی دیکەوەین. چونکە چەپ و ڕامیاران هەردەم بەرەیەکی دەسەڵاتخواز و سەرووخەڵك و مشەخۆرخوازن و تەنانەت لە ژیانی ئاسایی کۆمەڵایتییدا چەپەکان هەوڵی دەستەمۆکردنی هەموو هەوڵ و تێکۆشان و بزووتەنەوەیەکی کۆمەڵایەتیی و جەماوەریی دەدەن و وەك ئامرازێك بۆ سەرمایەگوزاری ڕامیاریی و گەییشتن بە ئامانجە ڕامیارییەکانیان بەکاریان دەبەن و ئێمە لە پاش ڕاپەڕینی ١٩٩١ و دەهەی نەوەدی هەمان سەدەی ڕابوردوو و دەهەی ڕابوردووی ئەم سەدەیەش بینەری هەموو هەوڵەکانی چەپ بووین و تەنیا بەلاڕێدابردن و نائومیدکردن و سازش و خۆشباوەڕییان بە نێوەندگەرایی و پارتایەتیی و دەوڵەت و فەرمانداریی (حکومەت) بەناوی کرێکاران و سۆشیالیزم بەرهەمهێناوە.

بەداخەوە ئێمە تا ئێستا نەماتوانیوە لەتەك ئەو ڕەوتەی نێو (پەکەکە) پەیوەندی ڕاستەوخۆی هزریی و کردەیی دروستبکەین، بەدڵنیایی و بە دڵخۆشییەوە هەوڵی وەها کارێك دەدەین و دەمێکە هەوڵی وەها کارێك دەدەین، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووین، دروستتر بڵێین ئەو هەلەمان بۆ نەڕەخساوە.

دوا پرسیار، چۆن دەڕواننە کۆنفیدرالیزمی دێمۆکراتیك؟ ئایا ئەوە ڕاستە کە (پەکەکە) لایەنگریی لەوە دەکات، یا پڕۆپاگەندەیەکە بۆ ئەوەی لە وڵاتانی خۆراوا بڕوای پێبکرێت / بۆ ئەوەی متمانەی وڵاتانی خۆراوا بەدەستبهێنت؟ (ئەگەر بۆ نموونە بەهەمان شێوەی زاپاتیستەکان ڕەوتدەکەن، لەوانەیە لەنێوەندی چەپدا سەرنجڕاکێش دەرکەون)

ڕاستییەکەی وەڵامی ئەم پرسیارە سەختە، چونکە یەکەم (پەکەکە) لە تورکیە ناوچەیەکی وەك ناوچەی زاپاتیستەکانی لەژێر دەستدا نییە و بەخۆشی هێزێکی نێوەندگەرا و قووچکەییە، چ وەك هێزی میلیشیایی و چ وەك پێکهاتەیەکی پارتیی، هەروا ئێمەش لە تەواوی وردەکارییەکانی ژیانی ڕۆژانەیان ئاگادارنین و بەڵگەیەکی کۆمەڵایەتیش بۆ سەلماندنی ڕاستی یا درۆبوونی نییە. تەنیا شتێك کە دەتوانین قسەی لەبارەوە بکەین، کانتۆنەکانی “ڕۆژاوا”ن، کە هاوڕێیەکمان بۆ چەند هەفتە لەوێ بووە و سەردانیکردوون، کە بەدڵنیاییەوە بەراورد بە بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی کوردستان، ئازادیخوازانە دێتەبەرچاو، بەڵام دیسانەوە لەبەرئەوەی کە خودی (پەیەدە) زۆرینەی دەنگ و لایەنگریی جەماوەریی خەڵکی هەیە و لەوە بێخەمە کە هەر جۆرە سیستەمێك بگرێتەبەر براوە هەر خۆیەتی و لە ڕاستیشدا (پەیەدە) بۆ ئەوەی بەر بە هەژموونی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان، کە سیستەمێکی پڕۆ نیئۆلیبراڵی ئابووریی و ڕامیاریی هەیە، بەتایبەت بەرگرتن بە هەژموونی (پدک) لە ڕێگەی پارتییە کۆپییەکەیەوە [البارتی] و هەروەها بۆ ئەوەی بەر بە هەژموونی گروپە ئیسلامییەکان، کە فەرمانداریی ئێستای تورکیە پشتیوانی و هانیاندەدات و هەروا بەر بە هەژموونی دەوڵەتانی خۆراوا [ئەمەریکا و ئەوروپا] بگرێت، ئەوا ئەو سیستەمەی کە ئێستا پیادەیدەکات، باشترین ئامراز بووە بۆ دژایەتی ڕکەبەرە ڕامیارەکانی.

بەڵام ئەوەی کە ئەگەر (پەیەدە) بەخۆی هێزێکی کەمینە بووایە، ئایا هەر لەسەر ئەم سیستەمەی ئێستای دێمۆکراسی ڕاستەوخۆ و یەکگرتنی خۆبەڕێوەبەرایەتی ئێتنییەکان و ناوچەکان لە یەکێتییەکی کۆنفیدراڵیدا پێداگرییدەکرد، ئەوەیان هیچ بەڵگەیەك بۆ سەلماندن یا ڕەتکردنەوەی وەها گومان و بۆچوونێك لەبەردەستدا نییە، ئەوەش لەبەرئەوەی کە شتێكی ئاوا ڕووینەداوە یا لە ڕووداندا نییە، تاوەکو بەگوێرەی ڕاستییەکان ئەزموونگیری لە کەتوارەکە بکەین و تیئۆریزەی بکەین. چونکە دواجار ئەوانیش پێکهاتەیەکی نێوەندگەرا و قووچکەیی و ڕامیار و پارتیین و کەسانێکی ئۆتۆریتەگەرا لە ڕاسەیانەوە هەن و هەموو کاتێك ئەگەری وەرچەرخان و بادانەوەیان هەیە. بەڵام ئەوە ڕاستییەکە بەراورد بە سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی کوردستان، کە بێجگە لە پۆلیسێکی بازارئازادی سەرمایەداری هیچی دیکە نییە، سەرنجراکیشتر و هیوابەخشترە و ئەوەی ژنانی لە کۆمەڵێکی داخراوی مەزهەبی و باوکسالاری خۆرهەڵاتیدا چالاککردووە و هەستی ئازادیخوازی و خۆڕزگارکردن و سەرەبەخۆیی کەسایەتی لەلا ئافراندوون، لەم ساتەدا کارێکی زۆر گەورەیە و بە هەموو هێزێك ناکرێت و کارئاسانییەکی گەورەیان بۆ بزووتنەوەی ئەنارکی کردووە، هەڵبەتە لەپاڵ هەرەوەزییەکان و ڕێکخستنە کۆمونەییەکاندا، کە دەتوانن پێشەکی بوژانەوە و پەرەسەندی شۆرشی کۆمەڵایەتی بن. هیوادارین ژنانی خۆراوا ببنە ترسشکێنی ژنانی پلەدووی ئابووریی و کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان، کە زیاتر لە هەر تاکێکی دیکە لەژێر هەژموونی بازارئازادی سەرمایەداریی و کولتووری بەکاربەریی نادەربەستانە و نادەربەستیی بەرانبەر پرسە کۆمەڵایەتییەکان و کۆمەڵی ئازاد و خۆرزگارییدا دەناڵێنن.

ئەوە راستییەکە کە یەکینەکانی ژنانی “ڕۆژاوا” وێنای باوی ژنیان لە ئاوەزی کۆمەڵەکانی خۆرهەڵاتی ناوین و پیاوانی هەرێمی کوردستاندا گۆڕی و توانیان وانەی ڕزگاریخوازیی و خۆهوشیاریی بە کۆمەڵی ئێمە بدەن و ئەوەمان لەلا بەرجەستە بکەن، کە ئازادی و ڕزگاریی و سەربەخۆیی کۆیلان تەنیا لە ویست و توانانی خۆیانەوە سەرچاوە دەگرێت و هیچ هێزێك توانانی ڕزگارکردنی کۆیلەیەکی نییە، ئەگەر ئەو کۆیلەیە خودهوشیاریی ڕزگاربوونی خۆی لەلا دروستنەبووبێت و نەبووبێتە ویست [ئیرادە] و خواستێێکی ناچاری [ىیچەندووچوون].

لە کۆتاییدا سوپاسی بێپایانمان بۆ هاودەردی و بەتەنگەوەهاتنی ئەنارکییانەتان دەکەین، کە چەند جارە دەلاقەیەك بە ڕووی کۆمەڵی عیراق و کوردستان و خۆرهەڵاتی ناوین و خودی ئێمەدا بازدەکەن و سەرنجی ئازادیخوازانی ئەوروپا و جیهان بەتایبەت ئیسپانی و ئینگلیز-زمانەکان بۆ پرسەکانی هەرێمە لەبیرکراوەکان ڕادەکێشن و هاندانێك بۆ هاریکاری هاوپشتی ئەنارکی بۆ خەڵکی ئەو دەڤەرە هەڵدەخرینن، کە بەداخەوە ئێمە زۆر جار هەست بە نەبوونی هاوپشتی و گرنگیپێنەدان یا ئۆروپا و ئەمەریکا-سێنتریسبوونی ئازادیخوازان و سۆشیالیستەکان/ئەنارکییەکان دەکەین، کە ئەمە یەکێکە لە نەخۆشییەکییە کوشندەکانی بزووتنەوەی ئەنارکی پاش جەنگی جیهانی دووەم.

***********************************
* [ کاف / KAF ] سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان
** [ALB ] سایتی http://www.alasbarricadas.org/noticias/node/13165

نامەی کراوە بۆ بەڕێزانی خۆبەڕێوەبەرایەتیی کانتۆنەکان و تەڤدەم لە “ڕۆژاوا” و کەچەکە لە قەندیل *

نامەی کراوە بۆ بەڕێزانی خۆبەڕێوەبەرایەتیی کانتۆنەکان و تەڤدەم لە “ڕۆژاوا” و کەچەکە لە قەندیل *

پاش سڵاو و ڕێز،

پێشه‌کی حه‌زده‌که‌ین ئه‌وه‌ بڵێین ئه‌م نامەیه‌ی ئێمه‌ نه‌ ئامۆژگارییه‌ و نه‌ پێشنیازکردنه‌ بۆتان، به‌ڵکو چه‌ند تێبینی و زانیارییه‌کن،‌ که‌ ده‌مانه‌وێت بە ئێوەیان ڕابگه‌یه‌نن، ئیدی چاره‌سه‌ری و هێشتنه‌وه‌یان به‌و شێوه‌یه‌ی که‌ هه‌ن‌ یا گۆڕینیان، په‌یوه‌ندی به‌خۆتانه‌وه‌ هه‌یه‌. دیسانه‌وه‌ ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه‌ش بڵێین له‌ خۆنیشاندانی گه‌وره‌دا خه‌ڵکانێکی زۆری به‌ده‌ر له‌ په‌یه‌ده‌ و په‌که‌که‌ به‌ ئایدیا و ئایدۆلۆجی جیا جیاوه‌ دێنه‌ ناو خۆپیشاندانه‌کان.

ئێمە وەك سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان- کاف [Kurdistan Anarchists Forum] لەسەر ئەو بنەمایەی کە ئێوە دێمۆکراسی ڕاستەوخۆ و ڕێکخستن لە خوارەوەڕا [ناهیرارشی] و خۆبەرێوەرایەتیی گەلیی بەبنەمای پێکهاتنی کانتۆنەکانی ڕۆژاوا دەزانن، خۆمان بە بەشێك لەو کۆمەڵانە دەزانین و ئەو ئامانجانە بە ئامانجی خۆمان دەزانین، هەروەها هەر ئەو تایبەتمەندییانەی کانتۆنەکان بوونەتە هۆی ڕاکێشانی پشتیوانی ئازادیخوازانی ئەوروپا و ئەمەریکا و ئوسترالیا لەپێش هەموویانەوە ئەنارکیستەکان بۆ خۆبەڕێوەبەرایەتییەکان و خۆڕاگرییەکانی “ڕۆژاوا”.

ڕاستییەکەی لە دەرەوەی باری نائاسایی هێرشەکانی ئێستا، بۆمان ده‌رکه‌وتووه‌ و تیبینیماکردوه‌، کە له‌نێو خۆنیشاندان و ناڕه‌زایەتییه‌کانی خه‌ڵکی له‌ ئه‌وروپا، شتگه‌لێك یا دیارده‌گەلێك هەن‌ و هه‌ڵوێسته‌یه‌کیان به‌ ئازادیخوازان و ئه‌نارکستانی ئه‌وروپا کردووه‌ و تا ڕاده‌ی دڕدۆنگی و سڵه‌مینه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌گه‌رمی چوونه‌ نێو ئه‌و خۆنیشاندان و ناڕه‌زاییانه‌ی که‌ له‌م ڕۆژانه‌دا ده‌کرێن، هەردەم شتگەڵێك ئازادیخوازان و لەنێویاندا هاوڕێیانی ئەنارکسیتانیان گێڕاونەتە دواوە و بوونەتە هۆی سڵەمینەوە و کەمتر گرنگیدانیان بە پرسەکانی گەلی کورد و ناوچەکە، هەروەها ئەوەندەی ئێمە ئاگاداربین هەم لە هزری ئۆجەلان و هەم لە ڕیزی گەریلاکانی قەندیل و هەم لە “باکوور” و “ڕۆژاوا” گۆڕانی پۆزەتیڤ بەرەو دژەسەروەیی و دژە-نێوەندگەرایی و دژە-دەوڵەتی ڕوویانداوە و لە ڕووداندان، بەڵام بەداخەوە لەنێو ڕیزی لایەنگرانی (پەکەکە) (پەیەدە)دا لە ئەوروپا و بەتایبەت لە “باشوور” و “خۆرهەڵات”دا کەمتر ئەو گۆڕانانە بەدیدەکرێن و ته‌نانه‌ت له‌ ڕاگه‌یاندنه‌کانیشیاندا چه‌ند دیارده‌یه‌ك خۆیان نیشانده‌دەن و زاڵبوون به‌سه‌ر ئامانجی هۆکاری خۆنیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کاندا و ئه‌وه‌ش به‌بۆچوونی ئێمه‌ ئاوای کردووه،‌ ئه‌وه‌ی که‌ ده‌کرێت ئامانجه‌که‌ ناپێکێت یا له‌باریده‌بات، یا له‌وپه‌ڕی خۆشباوه‌ڕییدا سه‌ر له‌ زۆربه‌ی زۆری به‌شداربووانی چالاکیییه‌که‌ ده‌شێوێنێت، کە لەم پەیامەدا به‌ گیانێکی هاوڕێیانه‌ و هاوپشتیانه‌وه‌، چه‌ند دانه‌یه‌ك له‌و دیاردانه‌تان پێشچاو ده‌خه‌ین‌.

– زاڵبوونی کارێزما و ئۆتوریتەی ئۆجەلان بەسەر پرسەکان و بزووتنەوە و بنەماکانی کۆمەڵی نوێدا، کە بەجۆرێك لە ئەوروپا لەجیاتی بەرزکردنەوەی وێنەی گیانبەختکردووانی شەنگال و مەخموور و کۆبانێ، وێنەکانی بەرێز ئۆجەلان بە ژمارەی ئەندامان بەرزدەکرێنەوە، هەروەها لەجیاتی داخوازییکردن و بەرزکردنەوەی دروشمی ئازادی هەموو زیندانیان، تەنیا داخوازی و لیستی واژۆکۆکردنەوە بۆ ئۆجەلان هەیە ..

– کینەدۆزی ناسیونالیستی بەرانبەر تورك و عەرەب و فارس-زمانەکان بە هەمان ڕادەی ساڵانی نەوەدەکان لە ئارادایە و دەمارگیریی نەتەوەیی ڕێگرە لەوەی کە پشتیوانی و هاودەردی و بەشداری ئازادیخوازانی تورك و عەرەب و فارس-زمان ببینرێت، وەها دەمارگیرییەك لە بەرانبەردا تەنیا دەمارگیری و کینەدۆزی بەرهەمدەهێنێتەوە، بەداخەوە ئەو هاوتاکردنەی دەوڵەتە فاشیستەکانی تورکیە و ئێران و سوریە و داعش لەتەك گەلی تورك و فارس و عەرەب لە ڕاگەیاندنی کاناڵەکانتاندا ڕەنگدەداتەوە بە دیاریکراوی لە بەشی سۆرانی بەرنامەکانتاندا …

– بەکاربردنی واژەی ”شەهید” بۆ گیانبەختکردووانی بەرخودانی “باکوور” و “ڕۆژاوا” و “شەنگال”، کە هەم هاوتاکردنی گیانفیدایی ئازادیخوازێك و کوژراوانی (دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام)ە، هەم سووکایەتیکردنە بە ئامانجەکانی بەرخودانی شۆڕشگێڕانەی چەوساوان. بەداخەوە وەها واژەیەکی پڕ سووکایەتی تەنیا لەلایەن کەسانی ناهوشیارەوە بەکارنابردرێت، بەڵکو لە کاناڵە میدیاکانتاندا بە ئاشکرا و هەردەم ئامادەیە. دیاره‌ ئێمه‌ لێره‌دا مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌ نییه‌، که‌ بڵێین هه‌مووان ده‌بێت دروشمی دژه‌ ئیسلام هه‌ڵگرن، چونکه‌ ده‌زانین که‌ گه‌لی ئێمه‌ هه‌ر وه‌کو مێژوو و هه‌م وه‌کو کولتوور و نه‌رێتیش بۆته‌ به‌شێك له‌ مێژووی ئیسلام، که‌ لێرەدا و له‌ بارودۆخێکی ئاوادا، ناتوانرێت لێدوانی پەیگیرانەی له‌سه‌ر بکرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ ده‌کرێت هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ کاری له‌سه‌ر بکرێت، پاکژکردنی واژەی “شه‌هید”ە‌ له‌ به‌یاننامه‌ و که‌ناڵه‌کان و میدیاکانتاندا و له‌سەر زاری قسەکەران و وێژانیشتاندا.

– پیرۆزکردنی کەسەکان، ئیدی هه‌ر که‌سێك بێت به‌ به‌ڕێز (ئۆجه‌لان)یشه‌وه‌، مێژوو سه‌لماندوویه‌تی به‌ زیانێکی گه‌وره‌ له‌ سه‌ر خودی بزووتنه‌وه‌که‌ تەواوبووە، سه‌ره‌نجامێش ئه‌و پارتیی و بزووتنه‌وانه‌ تێشکانیان بۆ ماوه‌ته‌وه‌، نموونه‌ی زیندووش له‌ “باشوور”دا که‌ به‌ یه‌ك ڕسته‌ی (مسته‌فا بارزانی) بزووتنه‌وه‌یه‌کی چه‌کداری (١٣٠) هه‌زار که‌سیی له‌ ساڵی ١٩٧٥ دا له‌ شەو و ڕۆژێکدا ئاشبه‌تاڵی پێکرا. دیسانه‌وه‌ (یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان) دوای له‌ گۆکه‌وتنی سه‌رۆکه‌که‌یان (جه‌لال تاڵه‌بانی) سه‌رگه‌ردان و ماڵوێران بوون. سەرپه‌رستی و ئایدیۆلۆجیگەریی، ڕه‌نگه‌ له‌ وڵاتانی (خۆرهەڵاتی ناوین)دا تا ئێستاش له‌بره‌ودا بن، به‌ڵام له‌ ئه‌وروپادا له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌ ئاساییه‌که‌یه‌وه‌ زۆر ده‌مێکه‌ ڕه‌تکراونه‌ته‌وه‌.

– گه‌رچی ئێوه‌ پاگه‌نده‌ی گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رخودان شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌که‌ن و له‌ڕاستیشدا ئێوه‌ بۆ ئه‌مه‌ هه‌نگاوی به‌رجه‌سته‌ی کاراتان ناوه‌ و کردوتانه‌ته‌ نموونه‌یه‌کی نوێ، که‌ خوازیارین شوێنه‌کانی دیکه‌ش چاو له ‌ئێوه‌ بکه‌ن و سوود له‌ ئه‌زموونه‌کانتان وه‌رگرن. هه‌روه‌ها ئێمه‌ ئه‌وه‌ش ده‌زانین، که‌ به‌ڕێز (ئۆجه‌لان) و هه‌ندێك له‌ هه‌ڤاڵانی ئه‌و له‌ هه‌ردوو پارته‌که‌دا: (په‌که‌که‌) و (په‌یه‌ده)‌دا کار له‌سه‌ر ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت و ڕێکخراوه‌ی قوچکه‌یی ده‌که‌ن، به‌ڵام مایەی داخه،‌ که‌ هێشتا دیارده‌ی هیراشیگه‌ری/ قووچکه‌رایی و نێوەندگەرایی له‌ کار و بنه‌ما کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و هه‌ردوو پارته‌که‌دا به‌زه‌قی وه‌کو دوو ده‌سته‌ی فه‌رمانبه‌ر فه‌رمانده‌ر، سه‌ر و خوار، ده‌بینرێن.

– بەبۆچوونی ئێمە [کاف]، ڕاوەستاندنی جەنگی چەکداری لە “باکوور” لە ساڵانی ڕابوردوودا کاراییەکی زۆر پۆزەتیڤ و گەورەی لەسەر سەرهەڵدانی بزاڤی کۆمەڵایەتیی و بەرخودان لە خوارەوەرا هەبووە، هەر ئەم سەرهەڵدان و پەرەسەندنەوەی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانە، کە بەجۆرێك دەسەڵاتی کۆمەڵایەتی لە بەرامبەر دەسەڵاتی هیرارشییانەی پارلەمان و دەوڵەتی تورکیە و جەنەڕاڵەکاندا ڕۆناوە و هەر ئەوەشە کە دەوڵەت و فەرمانداریی ئاکەپەی هەراسانکردووە و ناچار پەنای بۆ دوا پووشی خۆڕزگارکردن بردووە؛ ئەویش هەڵگیرساندنەوەی جەنگی چەکدارییە لە “باکوور”، کە دەتوانێت دوا هیوای هاتنەدی خەونی نیئۆ-ئوسمانییەکان بێت. لەبەرئەوە هیوادارین ڕاگرتنی دانیشتنەکان بەواتای هەڵگیرساندنەوەی جەنگی چەکداری نەبێت، بەڵکو زیاتر پشتبەستنبێت بە خەباتی جەماوەریی و کۆمەڵایەتی لەوانە : مانگرتنی کرێکاران، بایکۆتی ڕاگەیاندن و شمەك، خۆنیشاندان و ڕێپێوان و بەزاندنی سنوورە ڕامیارییەکان و ..تد. چونکە لە ڕوانگەی ئێمەوە جەنگی چەکداری زیاتر لە پێشوو زیان بە بزاڤی کۆمەڵایەتیی و ڕەوتی شۆڕشی کۆمەڵایەتی دەگەیێنێت.

– ئێمە وەك زۆرێك لە پشتیوانانی کانتۆنەکان لە باشوور و خۆرهەڵات، ئاگاداری هەندێك ئاڵوگۆڕ و هەوڵی شاراوەین بەناوی “پشتیوانی لە کۆبانێ” لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە؛ هەروا کە لە ڕاگەیاندنەکانماندا پێداگریمان لەسەر کردووە، ڕاکێشێنانی هێزەکانی داعش بۆ عیراق بێجگە لە ئامانجە تایبەتییەکانی هەر یەك لە دەوڵەتی تورکیە، دەوڵەتانی کەنداو و دەسەلاتدارانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانانی، هەروا ئامانجێکی هاوبەشی هەمووشیانە، چونکە پەیوەندی بە سەروەریی سیستەمە جیهانییەکەوە هەیە لە جیهان و خۆرهەڵاتی ناویندا، ئەوەش ئابلۆقەدان و لەنێوبردنی سیستەمی خۆبەرێوەبەرایەتی کانتۆنە گەلییەکانی “ڕۆژاوا”بوو، کە پێشبینییەکانی ئێمە هاتنەدی و هەر ئاواش بوو، پەلاماری (کۆبانێ) درا و پارتییە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم وەك خۆتان ئاگادارن هاوکاتی هێرشی داعش بۆ سەر کۆبانێ لە سنوورەکانی خۆیاندا جەنگیان ڕاگرت، تا لەشکری داعش باشتر هێرشبکاتە سەر کۆبانێ.

بەبۆچوونی ئێمە لەوانە مەترسیدارتر بۆ سەر ئەو خۆبەڕێوەبەرایەتییە گەلییە، ئەگەری ڕێکەوتنی ئێوەیە لەتەك دەسەڵاتدارانی هەرێم و بەشداریکردنی هاوپەیمانییەکەی ئەمەریکایە. چونکە وەك خۆتان دەزانن مەرجی یەکەمی دەسەڵاتدارانی هەرێم بەتایبەت (پدک) هەڵوەشاندنەوەی ئەو سیستەمەیە بە ئامانجی ڕێگەخۆشکردن بۆ دابەشکردنی دەسەڵات بەسەر پارتییە ڕامیارییەکاندا، تاوەکو پارتییە شیراتۆنییەکانی خۆی بەناوی “ڕۆژاوا”وە وەك دابەشکردنەکەی فیفتی بە فیفتی ١٩٩٢ نێوان (ینک) و (پدک) بەسەر بەرخوانی “ڕۆژاوا”دا بسەپێنێت. هەروەها لەبەر ڕۆشنایی ئەو کەتوارە[واقیعە]دا ئێمە ئەم مەترسییانە هەستپێدەکەین:

– لە بەرانبەر پێکهێنانی یەکینەکانی شەنگاڵ، فەرمانداریی هەرێم لەتەك حکومەتی عیراقیدا خەریکی پێکهێنانی هێزیكی ئێزیدی ٦٠٠٠ سەربازییە.

– بەرزکردنەوەی داخوازیی “ناوچەی دژەفڕین” لە عەفرین و کۆبانی و جەزیرە، کە ئامانج ڕزگارکردنی هێزەکانی داعش لە لێدان و هەروەها ناردنی هێزی یوئێن و هاوپەیمانانە بۆ ئەوێ وەك هەرێمی کوردستان ١٩٩٢- ٢٠٠٣، کە بەشێك لەو هێزە جەندرمەی تورکیا دەبن و بۆ هەمیشە دەبنە بڕیاردەر لەوێ.

– سەپاندنی سیستەمی پارلەمانی و بەشداریکردنی (البارتی) و هاوشێوەکانی دەسەڵاتی (پدک) و نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەکانی فەرمانداریی ئاکەپە لە “ڕۆژاوا” و لەوێشەوە بەهەمان شێوەی هەرێمی دژەفڕینی کوردستان و دروستکردنی جەنگی میلیشیایی نێوان ئێوە و (البارتی) و زەمینەسازیی بۆ هاتنی کڵاوشینەکانی تورکیە و دانانی بنکەی سەربازیی وەك بامەڕنی و مانەوەی هەمیشەییان خۆشدەکەن.

– ناچارکردنی ئێوە بە بەشداری هاوپەیمانی زلهیزەکان، کە دواجار مەرجی پێدانی چەك و هاریکاریکردنتان لەلایەن بازاری چەکەوە، دیسانەوە دەستبەردابوونی سیستەمی خۆبەڕێوەبەرایەتی و دێمۆکراسی ڕاستوخۆیە و بە بۆچوونی ئێمە مەرگی ئێوە و خۆبەڕێوەبەرایەتییەکان لێرەوە دەستپێدەکات و گشت پشتیوانییەکی ئازادیخوازانی جیهانیش لەدەستدەدەن.

بەکورتی ئێمە هیوادارین لە دانیشتن و ڕێکەوتاندا لەتەك دەسەڵاتدارانی بۆرجوازی هەرێمی کوردستان، بەهیچ شێوەیەك مل بە سیستەمی پارلەمانی و بەشکردنی بەڕێوەبەرایەتی و فەرماندەیی پارێزگاریی نەدەن. هەروەها لە دانیشتنتاندا لەتەك دەوڵەتان و زلهێزەکان هەرگیز مل بە “ناوچەی دژەفین” نەدەن، کە گەورەترین پشتیوانییە بۆ هێزەکانی داعش یا ڕاستر بڵێین هێزەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیە لەژێر پەردەی داعشدا.

ئێمە وێڕای پشتیوانی و هاودەردی و هاوخەمیمان لەتەك دانیشتووانی کانتۆنەکانی “ڕۆژاوا” و “باکوور” و شەنگال و بەرزنرخاندنی ئەزموونی دێمۆکراسی ڕاستەوخۆ و خۆبەڕێوەبەرایەتی گەلیی، ئەم سەرنجانە ئاراستەی ئێوەی بەڕێز لە “ڕۆژاوا” و هەروەها ئازادئەندشان لە قەندیل و “باکوور” دەکەین و هیوادارین لە چالاکی و هەوڵەکانی داهاتوودا سوودبەخشبن.

سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان (KAF)

١٧ ئۆکتۆبەری ٢٠١٤

****************************************

* خوێنەرانی هێژا، ئەم نامەیە پێشتر نووسراوە، بەڵام بەداخەوە لەبەر نەبوونی ئادرەسی لایە پەیوەندیدارەکان و هەروەها چاوەڕوانی پەیداکردنی ئادرەسەکان، ناردن و بڵاوکردنەوەی دواکەوت.

www.anarchistan.tk

www.twitter.com/anarkitsan

www.facebook.com/kurdistan.anarchists.forum

anarkistan@activist.com

Namey krawe bo berrêzanî Xoberrêweberayetîy Kantonekan û Tevdem le “Rojawa” û Keçeke le Qendîl *

Namey krawe bo berrêzanî Xoberrêweberayetîy Kantonekan û Tevdem le “Rojawa” û Keçeke le Qendîl *

Paş sllaw û rêz,

Pêşekî hezdekeyn ewe bllêyn em nameyey ême ne amojgarîye û ne pêşnyazkirdne botan, bellku çend têbînî û zanyarîyekin, ke demanewêt be êweyan rabgeyenin, îdî çareserî û hêştneweyan bew şêweyey ke hen ya gorrînyan, peywendî bexotanewe heye. Dîsanewe debêt ew rastîyeş bllêyn le xonîşandanî gewreda xellkanêkî zorî beder le peyede û pekeke be aydya û aydolocî cya cyawe dêne naw xopîşandanekan.

Ême wek sekoy enarkîstanî kurdistan- kaf [Kurdistan Anarchistis Forum] leser ew bnemayey ke êwe dêmokrasî rastewxo û rêkxistin le xwarewerra [nahîrarşî] û xoberêwerayetîy gelîy bebnemay pêkhatnî kantonekanî rojawa dezanin, xoman be beşêk lew komellane dezanîn û ew amancane be amancî xoman dezanîn, herweha her ew taybetmendîyaney kantonekan bûnete hoy rakêşanî piştîwanî azadîxwazanî ewrupa û emerîka û ustralya lepêş hemûyanewe enarkîstekan bo xoberrêweberayetîyekan û xorragrîyekanî “rojawa”.

Rastîyekey le derewey barî naasayî hêrşekanî êsta, boman derkewtuwe û tîbînîmakirdwe, ke lenêw xonîşandan û narrezayetîyekanî xellkî le ewrupa, şitgelêk ya dyardegelêk hen û hellwêsteyekyan be azadîxwazan û enarkistanî ewrupa kirduwe û ta radey dirrdongî û sllemîneweyek le begermî çûne nêw ew xonîşandan û narrezayyaney ke lem rojaneda dekrên, herdem şitgellêk azadîxwazan û lenêwyanda hawrrêyanî enarkisîtanyan gêrrawnete dwawe û bûnete hoy sllemînewe û kemtir gringîdanyan be pirsekanî gelî kurd û nawçeke, herweha ewendey ême agadarbîn hem le hizrî ocelan û hem le rîzî gerîlakanî qendîl û hem le “bakûr” û “rojawa” gorranî pozetîv berew djeserweyî û dje-nêwendgerayî û dje-dewlletî rûyandawe û le rûdandan, bellam bedaxewe lenêw rîzî layengranî (pekeke) (peyede)da le ewrupa û betaybet le “başûr” û “xorhellat”da kemtir ew gorranane bedîdekrên û tenanet le rageyandnekanîşyanda çend dyardeyek xoyan nîşandeden û zallbûn beser amancî hokarî xonîşandan û narrezayyekanda û eweş beboçûnî ême away kirduwe, ewey ke dekrêt amanceke napêkêt ya lebarîdebat, ya lewperrî xoşbawerrîyda ser le zorbey zorî beşdarbuwanî çalakîyyeke deşêwênêt, ke lem peyameda be gyanêkî hawrrêyane û hawpiştyanewe, çend daneyek lew dyardanetan pêşçaw dexeyn.

– zallbûnî karêzma û oturîtey ocelan beser pirsekan û bzûtnewe û bnemakanî komellî nwêda, ke becorêk le ewrupa lecyatî berizkirdnewey wêney gyanbextkirduwanî şengal û mexmûr û kobanê, wênekanî berêz ocelan be jmarey endaman berizdekrênewe, herweha lecyatî daxwazîykirdin û berizkirdnewey druşmî azadî hemû zîndanyan, tenya daxwazî û lîstî wajokokirdnewe bo ocelan heye ..

– kînedozî nasîwnalîstî beranber turk û ‘ereb û fars-zmanekan be heman radey sallanî newedekan le aradaye û demargîrîy neteweyî rêgre lewey ke piştîwanî û hawderdî û beşdarî azadîxwazanî turk û ‘ereb û fars-zman bbînrêt, weha demargîrîyek le beranberda tenya demargîrî û kînedozî berhemdehênêtewe, bedaxewe ew hawtakirdney dewllete faşîstekanî turkye û êran û surye û da’şi letek gelî turk û fars û ‘ereb le rageyandinî kanallekantanda rengdedatewe be dyarîkrawî le beşî soranî bernamekantanda …

– bekarbirdnî wajey ”şehîd” bo gyanbextkirduwanî berxudanî “bakûr” û “rojawa” û “şengal”, ke hem hawtakirdnî gyanfîdayî azadîxwazêk û kujrawanî (dewlletî îslamî ‘îraq û şam)e, hem sûkayetîkirdne be amancekanî berxudanî şorrşigêrraney çewsawan. Bedaxewe weha wajeyekî pirr sûkayetî tenya lelayen kesanî nahuşyarewe bekarnabirdrêt, bellku le kanalle mîdyakantanda be aşkra û herdem amadeye. Dyare ême lêreda mebestman ewe nîye, ke bllêyn hemuwan debêt druşmî dje îslam hellgrin, çunke dezanîn ke gelî ême her weku mêjû û hem weku kultûr û nerêtîş bote beşêk le mêjûy îslam, ke lêreda û le barudoxêkî awada, natwanrêt lêdwanî peygîraney leser bikrêt. Bellam ewey ke dekrêt her le êstawe karî leser bikrêt, pakijkirdnî wajey “şehîd”e le beyanname û kenallekan û mîdyakantanda û leser zarî qsekeran û wêjanîştanda.

– pîrozkirdnî kesekan, îdî her kesêk bêt be berrêz (ocelan)îşewe, mêjû selmandûyetî be zyanêkî gewre le ser xudî bzûtneweke tewawbuwe, serencamêş ew partîy û bzûtnewane têşkanyan bo mawetewe, nmûney zîndûş le “başûr”da ke be yek ristey (mistefa barzanî) bzûtneweyekî çekdarî (130) hezar kesîy le sallî 1975 da le şew û rojêkda aşbetallî pêkra. Dîsanewe (yekêtî nîştmanî kurdistan) dway le gokewtinî serokekeyan (celal tallebanî) sergerdan û mallwêran bûn. Serpersitî û aydyolocîgerîy, renge le wllatanî (xorhellatî nawîn)da ta êstaş lebrewda bin, bellam le ewrupada lelayen xellke asayyekeyewe zor demêke retkrawnetewe.

– Gerçî êwe pagendey gorranî komellayetî û berxudan şorrşî komellayetî deken û lerrastîşda êwe bo eme hengawî bercestey karatan nawe û kirdutanete nmûneyekî nwê, ke xwazyarîn şwênekanî dîkeş çaw le êwe bken û sûd le ezmûnekantan wergrin. Herweha ême eweş dezanîn, ke berrêz (ocelan) û hendêk le hevallanî ew le herdû partekeda: (pekeke) û (peyede)da kar leser retkirdnewey desellat û dewllet û rêkixrawey quçkeyî deken, bellam mayey daxe, ke hêşta dyardey hîraşîgerî/ qûçkerayî û nêwendgerayî le kar û bnema komellayetîyekan û herdû partekeda bezeqî weku dû destey fermanber fermander, ser û xwar, debînrên.

– beboçûnî ême [kaf], rawestandinî cengî çekdarî le “bakûr” le sallanî raburdûda karayyekî zor pozetîv û gewrey leser serhelldanî bzavî komellayetîy û berxudan le xwarewera hebuwe, her em serhelldan û peresendnewey bzûtnewe komellayetîyekane, ke becorêk desellatî komellayetî le beramber desellatî hîrarşîyaney parleman û dewlletî turkye û cenerrallekanda ronawe û her eweşe ke dewllet û fermandarîy akepey herasankirduwe û naçar penay bo dwa pûşî xorrizgarkirdin birduwe; ewîş hellgîrsandnewey cengî çekdarîye le “bakûr”, ke detwanêt dwa hîway hatnedî xewnî nîo-usmanîyekan bêt. Leberewe hîwadarîn ragirtnî danîştnekan bewatay hellgîrsandnewey cengî çekdarî nebêt, bellku zyatir piştbestinbêt be xebatî cemawerîy û komellayetî lewane : mangirtnî krêkaran, baykotî rageyandin û şmek, xonîşandan û rêpêwan û bezandinî snûre ramyarîyekan û ..tid. Çunke le rwangey êmewe cengî çekdarî zyatir le pêşû zyan be bzavî komellayetîy û rewtî şorrşî komellayetî degeyênêt.

– Ême wek zorêk le piştîwananî kantonekan le başûr û xorhellat, agadarî hendêk allugorr û hewllî şaraweyn benawî “piştîwanî le kobanê” lelayen desellatdaranî herêmewe; herwa ke le rageyandnekanmanda pêdagrîman leser kirduwe, rakêşênanî hêzekanî da’şi bo ‘îraq bêcge le amance taybetîyekanî her yek le dewlletî turkye, dewlletanî kendaw û deselatdaranî herêmî kurdistan û dewllete yekgirtuwekanî emerîka û hawpeymananî, herwa amancêkî hawbeşî hemûşyane, çunke peywendî be serwerîy sîsteme cîhanîyekewe heye le cîhan û xorhellatî nawînda, eweş abloqedan û lenêwbirdnî sîstemî xoberêweberayetî kantone gelîyekanî “rojawa”bû, ke pêşbînîyekanî ême hatnedî û her awaş bû, pelamarî (kobanê) dra û partîye desellatdarekanî herêm wek xotan agadarn hawkatî hêrşî da’şi bo ser kobanê le snûrekanî xoyanda cengyan ragrit, ta leşkirî da’şi baştir hêrişbkate ser kobanê.

Beboçûnî ême lewane metrisîdartir bo ser ew xoberrêweberayetîye gelîye, egerî rêkewtinî êweye letek desellatdaranî herêm û beşdarîkirdnî hawpeymanîyekey emerîkaye. Çunke wek xotan dezanin mercî yekemî desellatdaranî herêm betaybet (pidk) hellweşandnewey ew sîstemeye be amancî rêgexoşkirdin bo dabeşkirdnî desellat beser partîye ramyarîyekanda, taweku partîye şîratonîyekanî xoy benawî “rojawa”we wek dabeşkirdnekey fîftî be fîftî 1992 nêwan (înk) û (pidk) beser berixwanî “rojawa”da bsepênêt. Herweha leber roşnayî ew ketware[waqî’e]da ême em metrisîyane hestipêdekeyn:

– le beranber pêkhênanî yekînekanî şengall, fermandarîy herêm letek hkumetî ‘îraqîda xerîkî pêkhênanî hêzîkî êzîdî 6000 serbazîye.

– berizkirdnewey daxwazîy “nawçey djefrrîn” le ‘efrîn û kobanî û cezîre, ke amanc rizgarkirdnî hêzekanî da’şi le lêdan û herweha nardinî hêzî îwên û hawpeymanane bo ewê wek herêmî kurdistan 1992- 2003, ke beşêk lew hêze cendirmey turkya debin û bo hemîşe debne birryarder lewê.

– sepandinî sîstemî parlemanî û beşdarîkirdnî (albartî) û hawşêwekanî desellatî (pidk) û nwênerayetî berjewendîyekanî fermandarîy akepe le “rojawa” û lewêşewe beheman şêwey herêmî djefrrînî kurdistan û drustkirdnî cengî mîlîşyayî nêwan êwe û (albartî) û zemînesazîy bo hatnî kllawşînekanî turkye û dananî binkey serbazîy wek bamerrnî û manewey hemîşeyyan xoşdeken.

– naçarkirdnî êwe be beşdarî hawpeymanî zilhîzekan, ke dwacar mercî pêdanî çek û harîkarîkirdintan lelayen bazarî çekewe, dîsanewe destberdabûnî sîstemî xoberrêweberayetî û dêmokrasî rastuxoye û be boçûnî ême mergî êwe û xoberrêweberayetîyekan lêrewe destipêdekat û gişt piştîwanîyekî azadîxwazanî cîhanîş ledestdeden.

Bekurtî ême hîwadarîn le danîştin û rêkewtanda letek desellatdaranî borcwazî herêmî kurdistan, behîç şêweyek mil be sîstemî parlemanî û beşkirdnî berrêweberayetî û fermandeyî parêzgarîy neden. Herweha le danîştintanda letek dewlletan û zilhêzekan hergîz mil be “nawçey djefîn” neden, ke gewretrîn piştîwanîye bo hêzekanî da’şi ya rastir bllêyn hêzekanî dewlletî faşîstî turkye lejêr perdey da’şda.

Ême wêrray piştîwanî û hawderdî û hawxemîman letek danîştuwanî kantonekanî “rojawa” û “bakûr” û şengal û berzinirxandinî ezmûnî dêmokrasî rastewxo û xoberrêweberayetî gelîy, em serincane arastey êwey berrêz le “rojawa” û herweha azadendişan le qendîl û “bakûr” dekeyn û hîwadarîn le çalakî û hewllekanî dahatûda sûdbexişbin.

Sekoy Enarkîstanî Kurdistan (KAF)

17 oktoberî 2014

****************************************

* xwêneranî hêja, em nameye pêştir nûsrawe, bellam bedaxewe leber nebûnî adresî laye peywendîdarekan û herweha çawerrwanî peydakirdnî adresekan, nardin û bllawkirdnewey dwakewt.

www.anarchistan.tk

www.twitter.com/anarkitsan

www.facebook.com/kurdistan.anarchists.forum

anarkistan@activist.com

قبوڵکردنی داخوازییه‌کانی هه‌رێم و پارتییه‌کانی نێو ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کوردستان-سوریا، سه‌ره‌تایه‌که‌ بۆ له‌باربردنی ئه‌زموونه‌کانی ڕۆژاوای کوردستان

قبوڵکردنی داخوازییه‌کانی هه‌رێم و پارتییه‌کانی نێو ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کوردستان-سوریا، سه‌ره‌تایه‌که‌ بۆ له‌باربردنی ئه‌زموونه‌کانی ڕۆژاوای کوردستان

 

زاهیر باهیر – له‌نده‌ن

23/10/2014

من نه‌ ‌ خوازیاری جه‌نگم و نه‌ شه‌ڕخوازم، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ هیچ توندووتیژیکیشدا نیم ، له‌وه‌ش زیاتر من دژی لێدانی داعشیشم له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژاواوه‌شه‌وه‌ ،بۆیه‌ ئه‌مانه‌ ده‌ڵێم نه‌کو پێشوه‌خت به‌وه‌ تاوانبار بکرێم که‌ من له‌گه‌ڵ شه‌ڕو به‌ره‌ی جه‌نگدام‌. به‌ڵکو من ده‌مه‌وێت شه‌ڕ و جنگ نه‌بینم ، ده‌مه‌وێت کولتوری شه‌ڕی یه‌کدی کوشتن له‌ ڕۆژاوای کوردستانیش سه‌ر هه‌ڵنه‌دا ، ده‌مه‌وێت ئه‌و ئه‌زموونه‌ فاشله‌ی که‌ له‌ باشوور هه‌یه، بۆ ڕۆژاوا ‌ نه‌گوێزرێته‌وه.

هه‌ڵبه‌ته‌ هه‌ڵوێستیشم هه‌ڵوێستی کینه‌دۆزی له‌ پارتی و حکومه‌تی هه‌رێـم و پارته‌کانی نێو ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کوردستانی ڕۆژاواش، نییه‌ ، به‌ڵام گه‌ر به‌ ویژدانه‌وه‌ قسه‌ بکه‌ین و لاپه‌ڕه‌ی ئه‌م ڕۆژانه‌ی مێژویان هه‌ڵده‌ینه‌وه‌ ، ده‌بێت بڵێین له‌و‌ ڕۆژه‌وه‌ی که‌ پارتی بزوتنه‌وه‌ی چه‌کداری کوردی هه‌ڵگیرساندووه‌ ، مێژوویه‌کی ڕه‌شی سازشکارانه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌می وڵاتانی ده‌رودرواسێدا هه‌بووه‌و هه‌یه به‌ به‌ستنی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ پڕ له‌ گومانه‌ی که‌ له‌گه‌ڵیاندا هه‌یبووه‌ له‌سه‌ر حسابی پارچه‌کانی کوردستانی دیکه‌و هه‌تا به‌شه‌که‌ی عێراقیش.‌

به‌ گوێره‌ی بینینی ئه‌و بارودۆخه‌ی ڕۆژاوای مانگی ئایاری ئه‌مساڵ که‌ من و براده‌رێكم شاهیدحاڵی ئه‌و ئازادی و ئاشتی و هه‌ڵکردنی به‌یه‌که‌وه‌ ژیانه‌ی به‌ده‌ر له‌ ‌ هه‌بوونی ئه‌و‌ هه‌مو جیاوازییه‌ ڕه‌گه‌زی و جێنده‌یی و نه‌ته‌وه‌یی و دینییه‌وه‌، هه‌بوون ، هێشتا وه‌کو برا و خوشك، ده‌ژیان‌، ده‌توانم بڵێم، ‌ ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌مانه‌ و زۆری دیکه‌ش ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ بوو که‌ له‌وێ سیاسه‌ت ، واته‌ بزنس ، نه‌ده‌کرا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ بوو که‌ خه‌ڵکی ڕێگایه‌کی نوێی به‌ به‌راورد به‌ شوێنه‌کانی دیکه‌، دۆزیبووه‌وه‌، که‌ ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای به‌یه‌که‌وه‌ کارکردنی هه‌موان بوو جگه‌ له‌ پارته‌کانی نێو ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ که‌ ئه‌مڕۆ به‌ یارمه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له‌ دانوسانێکی سیاسیانه‌دا، نه‌ك به‌ خه‌بات و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییان، له‌ هه‌ڵپه‌ی کورسی و ده‌سه‌ڵاتدان. کارکردنی هه‌موان بۆ به‌رقه‌راربوونی ئه‌و ئه‌زموونه‌ ، بۆ پاراستنی ئه‌و ده‌سکه‌ته‌ مه‌زنه‌ی که‌ خه‌ڵکی له‌وێ به‌ده‌ستیان هێناوه‌، دیسانه‌وه‌ پێداگرتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ خۆشی و ئازادی و ئاسایش و برایه‌تی و خوشکایه‌تی و….تد یا درۆیه‌ و نییه و نابێت، ‌ یا ده‌بێت بۆ هه‌مووان بێتو هه‌موان شه‌یری بکه‌ن.

ئه‌وه‌ی که‌ سه‌رکه‌وتنی تا ئێستا به‌و ئه‌زموونه،‌ به‌خشیوه‌   و هێڵاویه‌تییه‌وه‌ ، بزوتنه‌وه‌ی دیمۆکراسی کۆمه‌ڵ، ته‌ڤده‌م- بووه‌ ، ئه‌وه‌ ، به‌گرتنه‌خۆی ‌ هه‌موو گروپه‌ خۆجێیه‌کان، لۆکاڵییه‌کان، له‌ شێوه‌ی لیژان و کۆمیێون و کۆمیته‌ و ماڵی گه‌ل-دا، که‌ به‌ قوڵی و فراوانی ڕه‌گی خۆیانیان له‌ دڵی هه‌مو کون و که‌له‌به‌رێکی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌دا ، داکوتاوه‌، ئه‌وانن‌ که‌ ڕۆح و گیان و لاشه‌ی کۆمه‌ڵی ڕۆژاوایه‌ ، ئه‌وانن هێزی بڕبڕپشته‌و بنه‌ڕه‌تی و دینه‌مۆی به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ن ، ئه‌وانبوون که‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌ دیمۆکراسییه‌کانیان دامه‌زراند وه‌کو ده‌زگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ك سیاسی ،‌ که‌ بڕیاره‌کانی گروپه‌کان و “ماڵی گه‌ل” جێبه‌جێ بکات . ڕاسته‌ هه‌ندێک له‌ سه‌رانی په‌که‌که‌ و په‌یه‌ده‌ له‌ پشتی ئه‌و ئایدیاو کۆمه‌ککاری خستنه‌ پراکتیکییه‌وه،‌ بوون ، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا په‌یه‌ده‌ گه‌رچی پارتێکی گه‌وره‌ی سه‌ره‌کییه‌ به‌ڵام هێشتا پشکی شێری له‌و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌دا نه‌بوو . به‌ڕاستی که‌ باس له‌ خۆبه‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گه‌لی له‌ هه‌مو ڕوه‌کانییه‌وه‌ له‌ کانتۆنی جه‌زیره، ده‌که‌یت ، ئه‌وه‌یه‌ که‌ وجودی هه‌بوو و هه‌یه‌.

زۆر به‌ داخه‌وه‌م که‌ بڵێم پارته‌کانی نێو ئه‌نجومه‌نه‌که‌ ، سیاسیانه‌ بیرده‌که‌نه‌وه‌ ( یا ڕاستر که‌ من و   براده‌ره‌که‌م بینیمانن سیاسیانه بیریان ده‌کرده‌وه‌ ) وه‌کو بزنسێکی گه‌وه‌ره‌ی لێوان لێو له‌ قازانج ، پرسی ڕۆژاوایان ده‌بینی، بۆیه‌ داخوازییه‌کانیان ده‌قاو ده‌ق له‌وه‌دا ڕه‌نگیان ده‌دایه‌وه‌ ،که‌ ئه‌مانه‌ بوون : له‌ خۆبه‌ڕیوه‌به‌رییه‌کاندا په‌نجا به‌ په‌نجایان،ده‌ویست، که‌ له‌ کاتێکدا هیچ پێگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی فروانیان نییه. هه‌بوونی هێزی تایبه‌تی له‌ناو یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌دا، به‌لام له‌ژێر کۆنترۆڵی خۆیاندا، له‌ کاتێکدا له‌م هه‌موو ئاخۆرو ماخۆرانانه‌دا که‌ سێکیان فیشه‌کێکیان نه‌تاقاندوه ‌و خۆێن له‌ لوتی که‌سێکیان نه‌هاتوه‌ ‌. ‌تاوانبارکردنی په‌یه‌ده‌ به‌ خائین هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ڵیاننه‌کوتاوه‌ته‌ سه‌ر بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانی ڕژێم که‌ له‌ قامیشلی و حه‌سه‌که‌ هه‌بوون و هه‌ن‌، ئه‌و براده‌رانه‌ خوازیاری شه‌ڕ بوون نه‌ك ئاشتی ، چونکه‌ ده‌زانن به‌کردنی کارێکی ئاوا نه‌ك هه‌موو ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ له‌ ده‌ستده‌چێت، به‌ڵکو کاره‌ساتێك دروستده‌بێت که‌ هه‌موومان ده‌زانین چی لێده‌چنرێته‌وه‌ ، که‌ ئه‌گه‌ری تیاچونی خۆشیانی تیادا هه‌یه‌. ئاخر من نه‌مدیوه‌ تۆ خوازیاری کردنی کارێك بیت که‌ بزانیت سه‌رو ماڵتی تیادا ده‌چێت، له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ ئه‌وان ، کوردوته‌نی مه‌گه‌ر که‌ری دێز بیت . دواقسه‌یان ‌ تاوانبارکردنی په‌یه‌ده‌، بوو، به‌ کشانه‌وه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌کانی هه‌ولێری ساڵی پاری نێوانیان. به‌ڕاستی 3 له‌م داخوازیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ عه‌ره‌بوته‌نی مه‌تالیبی ته‌عجیزین‌. کاتێکیش که‌ من و براده‌ره‌که‌م وتوووێژ و‌ گله‌ییه‌کانی ئه‌مانمان بۆ په‌یه‌ده‌ و ته‌ڤده‌م برده‌وه‌ ، ئه‌وان ئێمه‌یان کرد به‌ وه‌کیل که‌ وتووێژیان له‌گه‌ڵدا بکه‌ین و ئاماده‌بوو‌ن هه‌ر داخوازییه‌کیان هه‌بێت ، جگه‌ له‌ هه‌بوونی هێزی سه‌ربازی که‌ له‌ژێر کۆنترۆڵی خۆیاندا ( ئه‌نجوومه‌نتی نیشتمانی) ئه‌مان ( په‌یه‌ده‌) ئاماده‌ن هه‌موو داخوازییه‌کانیان به‌جێبهێنن، به‌ڵام ئێمه‌ نه‌ وه‌ختی ئه‌وه‌مان هه‌بوو ئه‌وه‌ بکه‌ین و دیسانه‌وه‌ش ده‌مانزانی براده‌رانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ، سه‌ربه‌خۆ، نین له‌ ڕاو بڕیاره‌کانیاندا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ قسه‌کردن له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ ته‌کیاندا هه‌ر وه‌خت کوشتن ده‌بێت.

ئێستاش که‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه‌ سه‌رانی په‌یه‌ده‌ و هه‌رێمی کوردستان و پارته‌کانی نێو ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی به‌ حزوری پارتی له‌ دانیشتن و وتووێژێکی خه‌ستوخۆڵدان و گوایه‌ له‌سه‌ر چه‌ند خاڵیکیش ڕێکه‌وتون ، ئه‌مه‌ لای من یا هه‌ر که‌سێکی دیکه‌ی ئاوه‌زدار گه‌ر هه‌نگاونانێکی سه‌ره‌تایی به‌گوماناوی بۆ له‌باربردنی ئه‌زموونه‌که‌ی ڕۆژاوا، نه‌بێت ده‌بێت چی دیکه‌ بێت؟!!! ئاخر ” پارتی” که‌ هه‌مو مێژوه‌که‌ی پڕ بێت له‌ سازشکاری و تاوانکاری، ئاخر پارتێك خه‌ندق له‌ نێوانی خۆیان و ڕۆژاوادا هه‌ڵکه‌نێت ، که‌ ته‌نها ده‌روازه‌یه‌که‌ بۆ گه‌یاندنی خوارده‌مه‌نی پۆشته‌مه‌نی داووده‌رمان و هاتوچۆیان لێ بنبه‌ست بکات، پارتێك که‌ فڕۆکه‌خانه‌که‌ی به‌سه‌ر سه‌رانی په‌یه‌ده‌دا ، دابخات، پارتێك ده‌ست له‌گه‌ڵ داعش و تورکیا و ڕژێمه‌کانی که‌نداودا تێکه‌ڵاو بکات له‌ سه‌رکوتکردن و ماڵوێرانکردن و به‌ به‌ندیی کردن و هه‌ڕاجکردنی کچۆڵه ‌و ژنانی ئیێزیدی ناو نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی ، له‌و لاشه‌وه‌ کرده‌نه‌وه‌ی ده‌رگای جه‌هه‌نه‌م له‌سه‌ر سه‌رجه‌می کوردانی ژێر ڕکێفی خۆیی و دانیشتوانی عێراق، پارتێك له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ملیاره‌ها دۆلاری خه‌زنکراو له‌ بانقه‌کانی تورکیا و وڵاتانی ڕۆژاواو ئه‌مه‌ریکادا، هاوکاتیش نه‌ك هه‌ر هاووڵاتیانی برسی و ماندوو بێکارو بێ مووچه‌بکات ، به‌ڵکو ئه‌وانه‌شی که‌ ده‌یاننێرێت بۆ شه‌ڕی دژ به‌ داعشیش، ئاخر پارتێك که‌ هاشه‌و هوشه‌ی ریفرۆنده‌م و دروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی، لێبدات ، که‌چی دوایش هه‌ر خۆشی نه‌کات به‌ خاوه‌نی، پارتێك دوا پلانی، که‌ ڕێکه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ تورکیادا له‌سه‌ر ناردنی 3000 سه‌ربازی تورکی به‌ جلی پێشمه‌رگه‌وه‌ ،که‌له‌ کوردستاندا هه‌ن، له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ده که‌سێكی ( پێشمه‌رگه‌) سیخوڕی تورکیا و شاره‌زا، بۆ لێدانی جه‌نگاوه‌رانی کۆبانی و کارکردن له‌سه‌ر هه‌ره‌سهێنانی کۆبانی و ….به‌ ده‌یاها نموونه‌ی دیکه‌ …چۆن باوه‌ڕی پێده‌کرێت له‌سه‌ر مێزی لێدوان و گفتووگۆ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ڕۆژاوا له‌گه‌ڵیدا بکرێت؟!!!!

پارتی ده‌زانێت چی ده‌کات. ئه‌وانیش و گۆڕانیش که‌‌ پشکی سه‌ره‌کییان له‌ بڕیار و ته‌گبیره‌کاندا، له‌ حکومه‌ته‌که‌یاندا ، به‌رده‌که‌وێت ، چاکده‌زانن ، که‌ هیچ پێگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییان نه‌ماوه‌ و له‌ناو کۆمه‌ڵدا دۆڕاو به‌گن . ئه‌مان هه‌ردوو لایان ، سیاسه‌ت ده‌که‌ن تاکو له‌و چاڵه‌ی که‌ تێیکه‌وتون،‌ ده‌رچن و بڕوای خه‌ڵک بۆخۆیان بگێڕنه‌وه‌ و هه‌موو پلان و پیلانه‌کانیان ، که‌ ئێستا کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن ، په‌رده‌پۆش بکه‌ن و خه‌ڵکی کوردستان بێده‌نگ بکه‌ن له‌ و خیانه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ی که‌ هه‌ردوو لایان له‌ قڕکردنی ئێزیدییه‌کاندا و به‌رده‌وامبوونی پلانه‌که‌یان له‌ ئێستاشداو داهاتوشیانا، به‌شدارن و به‌رپرسیارن ،که‌ لێره‌دا سه‌رۆکی هه‌رێم و نه‌وشیروان موسته‌فا تاوانبارترین که‌سن له‌ کوردستاندا ، که‌ کورد نابێت لێیان بێده‌نگ بێت.

من ئه‌م قسانه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و هه‌واڵانه‌ ده‌که‌م که‌ تا ئێستا له‌ ئارادایه‌ ، به‌ڵام من سوورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ بڵێم هه‌ر سازشکردنێکی په‌یه‌ده‌ و په‌که‌که‌ و هێزه‌ سه‌ربازییه‌که‌شیان، له‌ ئێستاو داهاتوشدا، ته‌نانه‌ت گه‌ر زۆر زۆر بچوکیش بێت، به‌ زه‌ره‌ر‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌مڕۆیه‌ له‌ ڕۆژاوادایه‌ ، ئه‌مه‌ فه‌رامۆشکردن و ڕۆیشتن و به‌ هه‌ده‌ردانی خوێنی هه‌ر هه‌موو ئه‌و گیانبه‌ختکردوانه‌یه‌ که‌ بوونه‌ ئه‌ستێره‌یه‌ی گه‌شه‌دار که‌ هه‌تا مێژوو مێژوو بێت ئه‌وان له‌ ئاسمانه‌که‌یدا جریوه‌ جریویان دێت‌، موزایه‌ده‌یه‌کی ڕوتی سیاسیانه‌یه‌ ‌ به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ته‌ڤده‌م و پیلانێکه‌ که‌ دژی خه‌ڵکی ئه‌وێ‌ ده‌کرێت، بڕیارێکه‌ که‌ له‌ سه‌رو کوردان غه‌یره‌ کوردی ڕۆژاواوه‌، ده‌دریت، له‌ده‌ستدانی هه‌ر هه‌موو ئه‌و پاڵپشت و کۆمه‌ك و شانازی پێوه‌کردنه‌وه‌یه‌ ، که‌ سه‌رجه‌می بزتنه‌وه‌ی چه‌پ و سۆشیالیست و ئه‌نارکست و ئازادیخوازانی هه‌موو جیهانی هێنابووه‌ خرۆشان.

ڕازیبوونی په‌یه‌ده‌ و په‌که‌که‌ به‌ به‌شداریکردنی ئه‌و پارتانه‌ له‌ سه‌رجه‌می ئیداره‌ خۆجێیی و سه‌ربازییه‌کاندا، بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌نگ و ڕای خه‌ڵکی ڕۆژاوای کوردستان، چۆکدادانه‌ له‌به‌رده‌م داخوازیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژاواو تورکیا ، ڕووبه‌ڕووی هه‌مو ئه‌و مه‌ترسیانه‌یان ده‌کاته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ جگه له‌ بوون به‌ به‌شێکیش له‌‌ له‌شکری ئازادی سوریا و جه‌نگکردن له‌گه‌ڵ ڕژێمی سوریادا ، دوای هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌کێشکردنیانه‌ بۆ به‌ستنی ئه‌م په‌یمان و ئه‌و په‌یمان له‌گه‌ڵ ده‌زگه‌ دراوییه‌کان و کۆمپانییه‌ گه‌وره‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژاوادا،‌ که‌ ئه‌و مامه‌ڵانه‌ گه‌وره‌ترین کاره‌سات به‌سه‌ر هاووڵاتیانی ڕۆژاوادا ده‌هێنن. ‌ گه‌ر ئه‌مانه‌‌ ڕوبده‌ن ( به‌هیوام ڕوو نه‌ده‌ن)، لێره‌شدا ته‌نهاو به‌ ته‌نها سیاسییه‌کان و پیاوه‌ پله‌و پایه‌داره‌کان و بازرگانه‌کانی جه‌نگ سوود به‌خشده‌بن، نه‌ کۆمه‌ڵی ڕۆژاوا ، به‌داخه‌وه‌م گه‌ر بڵێم که‌ که‌مایه‌تییه‌کانی دیکه‌ی وه‌کو عه‌ره‌ب و تورکمان و مه‌سیحییه‌کان و چیچنییه‌کان و یه‌زیدییه‌کانیش ، به‌ چه‌شنێك له‌ چه‌شنه‌کان ده‌بێت، باجه‌که‌ی بده‌ن.

گه‌ر ڕیکه‌وتنی نێوانی ئه‌م سیاسیانه‌ سه‌ر بگرێت، ئیدی مۆدێلی کوردستانی عێراق ، دۆلارستان، یاخود مه‌مله‌که‌ته‌که‌ی ئۆردوگان، له‌وێش به‌رقه‌رار ده‌بێت.   هه‌ندێک له‌ خوێنه‌رانی ئه‌م وتاره‌ ڕه‌نگه‌ ‌ لۆمه‌م بکه‌ن که‌ من خه‌نجه‌ر له‌ کا ده‌ده‌م.   ئه‌مه تا ڕاده‌یه‌ك ڕه‌نگه‌ ڕاستبێت به‌وه‌ی کوردواته‌نی ئێمه‌ خۆمان له‌ ته‌ڕ ده‌خۆین له‌ وشک ده‌نوین ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌ بکرێت که‌ ئێمه‌ باوه‌ڕمان پێی هه‌یه‌. من ڕاستی له‌م لۆمه‌یه‌دا ده‌بینم و قه‌بوڵمه‌ ، به‌ڵام به‌ هه‌قی خۆمی ده‌زانم که‌ ئا له‌م کاته‌ ناسکه‌دا، پێشئه‌وه‌ی که‌ پلان و پیلانه‌کان بخرێنه‌گه‌ڕ ، قسه‌ی خۆم بکه‌م ، پێشئه‌وه‌ی که‌وڵه‌که‌ یا پێسته‌که‌ بخورێت، ده‌بێت به‌ئاگا بین و سه‌ره‌نجامی ئه‌م سازش و سازشکارییانه‌‌ ببینین که‌ ده‌بێته‌ هۆی کۆتاییهێنانی ئه‌زموونێکی مه‌زن، که‌ تازه‌ به‌ تازه‌ خه‌ڵکی له‌ ئه‌وروپا و هه‌ندێك شوێنی دیکه‌دا لێی به‌ئاگادێن. ئه‌رکی سه‌رشانمانه‌ که‌ نابێت بێده‌نگبین له‌مه‌، ئه‌مه‌ به‌ ته‌نها موڵکی په‌که‌که‌ و په‌یه‌ده‌ نییه‌ ، ئه‌مه‌ بزوتنه‌وه‌ی من و ملێونه‌های وه‌کو منه‌ ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ هیچ که‌س ماف ئه‌وه‌ی نییه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ بڕیار بۆ خه‌ڵکانی خواره‌وه‌، بدات ،بۆیه‌ هه‌قی خۆمانه‌ قسه‌ی‌ تیادا بکه‌ین و پێداگری له‌سه‌ر ڕه‌وتی داهاتوی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه، بکه‌ین به‌ یارمه‌تی و کۆمه‌ك پێکردنی له‌ هه‌موو بواره‌کاندا .

ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم، گه‌رچی ده‌زانم ، زۆربه‌ی خه‌ڵکی حه‌ز به‌ بیستنی ناکه‌ ن ، به‌داخه‌وه‌ که‌ ده‌ڵێم کۆبانی تازه‌ ڕۆیشتوه، لانی که‌م له‌ هه‌لومه‌رجی ئێستادا، مه‌گه‌رر ده‌ستی جه‌نگاوه‌رانی قه‌ندیلیان بگاتێ، به‌ڵام ڕۆیشتنه‌که‌ی ده‌بێت قوربانی بێت له‌ پێناوی مانه‌وه‌ی ئه‌و دوانه‌که‌ی دیکه‌و کارکردنی زیاتر له‌سه‌ر پڕکردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌کانی هه‌م بزوتنه‌وه‌ی ته‌ڤده‌م و هه‌م خۆبه‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌کان و گه‌شه‌ پێکردنیان به‌ وه‌رگرتنی ڕه‌وتی هه‌ره‌وه‌زی ئابورییانه‌ له‌ ئابوریدا، به‌هێزکردنی هێڵی دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ له‌ هه‌ڵبژاردنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کاندا و ئه‌و بڕیارانه‌ی که‌ ده‌یده‌ن ، له‌ بواری کۆمه‌ڵایه‌تیشدا کارکردن له‌سه‌ر به‌شداریکردنی خه‌ڵکانی زیاتر به‌ خه‌ڵکانیی ناڕازی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌زگه‌که‌ ( ته‌ڤده‌م و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کان) له‌ هه‌موو حیزب و ڕه‌گه‌ز و جێنده‌و ئاینێکی جیاواز ، له‌ به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتی کۆموێنه‌کاندا . ئه‌مانه‌و کۆتا کردنی ده‌ستی ئه‌مه‌ریکاو ڕۆژاوا و سه‌رجه‌می ده‌زگه‌ دراوییه‌کانیان له‌پاڵ ڕێگه‌گرتن له‌ ده‌ستتێوه‌ردانی هه‌موو هێزو وڵاته‌ ده‌ره‌کییه‌کان ، به‌ هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه‌.

بۆچی ده‌ڵێم کۆبانی تازه‌ ڕۆیشتوه‌؟ کۆبانی له‌ به‌رده‌م 3 حاڵه‌تدایه‌ ، یه‌که‌م : ‌یا ئه‌وه‌ته‌ له‌ژێر فشاری داعش-دا خۆی ناگرێت. دووهه‌م: یا به‌رنامه و پلانه‌‌که‌ی ئۆردگان که‌ په‌یڕه‌وکردنی زۆنی دژه‌فڕینه‌ جێبه‌جێ ده‌بێت که‌ له‌و حاڵه‌تدا ڕۆژاوا و   تورکیا ده‌ستیانکراوه‌ ده‌ببێت له‌وه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێت بیکه‌ن. سێهه‌م: یاخود داعش تێده‌شکێت به‌ڵام کاتێك که‌ کۆبانی داری له‌سه‌ر په‌ردوی نامێنێت، ئیدی به‌ناچاری سنور بۆ کۆمپانییه‌ گه‌وره‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا و تورکیا، ده‌کرێته‌وه‌ بۆ بیناکردنه‌وه‌ی کۆبانییه‌کی خه‌سیو و ڕوخاو و کاولکراو ، ئه‌وانیش له‌ ڕێگای ‌بڵاوکردنه‌وه‌ی پاره‌یه‌کی مشه‌ به‌ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ده‌زگه‌ داراییه‌کانانیان و ده‌زگه‌ سیخوڕییه‌کانیانه‌وه‌ ، بۆ کنه‌ کردن له‌ دوو خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌ی دیکه‌ی عه‌فرین و جه‌زیره‌ ، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌ یارمه‌تی و هاوپه‌یمانێتی و هه‌ر هه‌موو پارته‌ سیاسییه‌کان و ده‌ستبه‌کاربوون له‌سه‌ر به‌نده‌کانی په‌یمانی دهۆك و هه‌ولێر و په‌یمانی داهاتوی قامیشلی، نه‌خشه‌ ده‌کێشرێن، که‌ پێده‌چێ ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ی کۆتاییان سه‌ربگرێت.

به‌ڵێ به‌مانه‌ هه‌موو شتێك کۆتایی دێت و ئه‌زموونی ڕۆژاوا له‌بار ده‌چێت و هه‌وڵ و تێکۆشان و کۆمه‌کی هه‌ر هه‌موان له‌ ناو خودی کوردستان و ئه‌وروپا و هه‌موو دونیا به‌ خه‌سار ده‌چێت . به‌ڵام سه‌ری به‌رز و که‌شی کۆبانی، خوێنی گه‌شی نه‌وجه‌وانانی و جه‌نگاوه‌رانی، قاره‌مانی و خۆڕاگریی دانیشتوانی، هه‌میشه‌ ئه‌و ئه‌ستێره‌ گه‌شانه‌ ده‌بن‌ که‌ هه‌ر گیز له‌ مێژوی خه‌باتی ئازادیخوازاندا ، ئاوا نابێت ، زوو بێت یا دره‌نگ به‌ره‌و لایه‌ك ، به‌ره‌و شوێنێکی دیکه‌ ده‌کشێن ، دیسانه‌وه‌ مژده‌ی ئازادی و ئاشتی و یه‌کسانی و سه‌لماندنی هێزی ژنان له‌ به‌درۆخستنه‌وه‌ و هه‌ڵته‌کاندنی بنه‌مای ئه‌فسانه‌ی خوێناوی‌ 15 چه‌رخی له‌مه‌وبه‌ر، که‌ ئافره‌ت ترسنۆکه‌ ، که‌م ئاوه‌زه‌، لاوازه‌….. ، بانگی به‌رگریی و به‌رهه‌ڵستی ،دووباره‌، ڕاده‌گه‌یه‌نێت. ‌ ‌  ‌ ‌