ئەرشیفەکانى هاوپۆل: كوردی – Kurdi

بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان

کرێکارانی ئامادەکاری یاریگای کاسی جیهانی و چەوساندنەوەیان

16/11/2021

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێی ڕێکخراوی عەفوی نێودەوڵەتیی لە سەر بارودۆخی کرێکارانی کۆچبەر بۆ قەتەر بۆ کارکردن لەو پرۆژەیەدا، بارودۆخەکەیان هەر ئێکجار خراپە و بە هەزاران لەو کرێکارانە لە دەیەیەکدا گیانیان لە دەستداوە .

وێڕای دەرکردنی دوو یاسا لە لایەن حوکمڕانانی قەتەرەوە سەبارەت بە کاری ئەو کرێکارە بێیانانە لە ساڵی 2020 دا کە ئەویش بەجێهێڵانی قەتەر بە ئارەزوی خۆیان  و گۆڕینی کارەکانیان بێ مۆڵەتی خاوەنکار و کۆمپانیاکان ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم دوو یاسایە لەلایەن خاوەنکارەوە بەدەگمەن ڕەچاو کراون . 

خاوەنکار هاتووە ، بۆ نموونە ، موچەی کرێکارەکەی راگرتووە ، ئەو بیمانەی کە بە گوێرەی گرێبەستەکەی هەیبووە نەیداوە پێیان ،  بێ گومان ئەمانە کرێکارەکەی بەستۆتەوە بە کارەکەوە و نەیانتوانیوە دەستبەرداری کارەکەیان ببەن چ بە گۆڕینی یاخود بە ڕۆیشتنەوەیان بۆ وڵاتانی خۆیان.  لە لایەکی تریشەوە دەرکردنی ئەو دوو یاسایە سیستەمی کەفالەتی ئێکجار سەختترکردووە ، چونکە ئەو کرێکارانە کە لە لایەن نوسینگەوە کە کۆمپانیان هێنراون بۆ قەتەر،  ئەوە هیچ پارەیەکی زۆریان داوە بەڵام هاوکاتیش کەفالەتنامەیەکی زۆر خراپ و سەختیشیان لێدەوێن تاکو ڕانەکەن لە ئیش ، کار باش بکەن ، زەرەر لە خاوەنکار و کۆمپانیاکە نەدەن و زۆری تر .

ژنێکی کارگەر کە ویستویەتی کارەکەی بگۆڕێت خاوەنکار داوای 1200 پاوەندی بریتانی لێکردووە کە 5 جار موچەی مانگانەکەیەتی ، ئەو کاتە قەبوڵی گۆڕینی کارەکەی بۆ واژۆ دەکات، ئەمە لە کاتێکدا کە یاسای نوێ ڕێگەی پێدەدات کە کارەکەی ئازادانە بگۆڕێت، بەڵام وەکو لە چەند شوێنێکی دیکەدا وتومە دەسەڵات ئەوەیە کە تۆ لەو سات و کاتەدا رووبەڕوی دەبیتەوە نەك دەوڵەت :  خاوەنکار، سەربازی سەیتەرەی  پشکنین ، پۆلیسی سەر شەقام ، مامۆستیا ناو پۆل، سەرۆکی کارگە….. تد .

لە ساڵی 2010 وە کە قەتەر مۆڵەتی یاری کاسی جیهانی لەوێ پێدرا، 2 ملیوێن کرێکاری بێیانە لەوێ کاردەکات.

بی گومان وەزیری کاری قەتەر و فرماندارانی ئەوێ راپۆرتەکەی ڕێکخراوی عەفوی نێودەوڵەتی ڕەتدەکەنەوە.

Construction of Qatar’s Lusail Stadium has involved some of the country’s migrant workforce of 2 million

زەوتکردنی ئازادیی و سزادان

15/11/2021

بە گوێرەی میدیا ئەوروپا بۆ جارێکی دیکەش رووبەڕوی پەتای کۆرۆنا بە خەستی دەبێتەوە گەر هەندێك پێوەر و ئامادەکاریی نەکرێت.  ئەوە هۆڵەندە لە هەفتەی پشووەوە جارێکی دیکە لۆکداونی کردەوە، هاوکاتیش لە شارێکی سەروی وڵاتەکەوە پرۆتێستێکی گەورە بووە دژ بە لۆکداون و 15 کەس دەستبەسەر کراون .

 لە نیوە شەوی دوێنێ شەوەوە نەمسا بڕیاری دا کە ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان لە خۆیان نەداوە و لە سەرو تەمەنی 12 ساڵییەوەن،  کە ژەمارەیان 2 ملیۆن کەسە ، دەبێت لە ماڵدا بمێننەوە مەگەر بە هۆی چوونە سەر کار و کڕینی پیداویستی خواردن و خواردنەوە بتوانن بچنە دەرەوە .   بۆ ئەمەش حکومەت بڕیاری داوە کە سەیتەرەی پۆلیس لەسەر شەقامەکان دابنێن لە خەڵك بپرسن ،گەر کەسێك لەوانەی کە ڤاکسینیان لە خۆیان نەداوە یەکسەر سزا بدرێن ، جا بزانە دەبێت چەند هەزار پۆلیس لەسەر شەقامەکان بن بۆ سزاندانی خەڵکی .

هاوکاتیش خۆپیشاندن لە ڤییەنا دژ بەمە کراوە.  لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە ئەمە بە غەدر و سیاسەتی هەڵاواردن  و دابەشکردنی هاووڵاتیان و جیاکردنەوە و بەیەکادانیان، دەزانن بەرانبەریا و لێسەندنەوەی ئازادییەکانیانە. لە دروشم و باگەشەکانیان ” جەستەی خۆمان ، ئازادیمان بڕیاردەدات”  کچێکی گەنج دەڵێت ” من  شەڕ بۆ ئازادیی دەکەم”

ئەوەی ئاشکرایە حکومەت و سیاسییەکان و زاناکان لە ئەوروپادا فەشەلیان هێنا  هەر لە سەرەتاوە لە ڕوبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا ، کە وەکو پێویست ئامادەکارییان بۆ نەکرد و لە ئێستاشا لەوە ناکات بتوانن بەوەی کە  زۆر کەم زانیارییان لەسەر ڤایرۆسەکە هەیە و زۆری ئەو ئامۆژگاری و ڕێنمایانەی کە دەیانکرد نەیتوانی لە ماوەی 19 مانگدا بنەبڕی ڤایرۆسەکە بکەن بۆیە لە هەر وڵاتێکدا بە هۆکارێکی تایبەتی دەیانەوێت گرفتەکە بکەنە کۆڵی هاووڵایتیانیان و ئەوان لۆمە بکەن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا.  بۆ نموونە لە بریتانیا داوا دەکەن لە زستان خەڵکی هەوایی ناو مەتبەخ و ژورەکان بکەنەوە لەگەڵ هەموو ڕؤژێک  زیاتر لە سەعاتێك پەنجەرەی ژوەرەکان بکەنەوە، گوایە ئەمە خۆپاراستنێکی باشە لە کۆرۆنا.  لە نەمسا سزای ئەوانە دەدەن کە خۆیان نەکوتاوە ، ئەگەر چی پێشتریش مەنعی چونە چێشتخانە و سینەما و باڕیان لێکراوە.  لە ئەڵمانیا بڕیارە ئەوانەی کە لە نەمساوە دەگەنە ئەوێ دەبێت بۆ ماوەی 10 ڕۆژ خۆیان کەرەنتینە بکەن.

لای حکومەتی نەمسسا گوایە بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوو بە ڤایرۆسەکە ئەوەیە کە خەڵکێکی زۆر خۆیان نەکوتاوە تەنها لە سەدا 65 ی خەڵکەکەی خۆیان کوتاوە ، کە نزمترین ڕێژەیە لە ئەوروپا .  ئەی خۆ لە ئەڵمانیا لە سەدا 67.5 ی خەڵکەکەی خۆیا کوتاوە ، لە هۆڵەندە لە سەرو لە سەدا 84 ی خەڵکەکەی کوتراوە ، لە بریتانیا یەکەم ولاتی ئەوروپی بوو کە ڤاکسینی بەکارهێنا و لە ئێستاشدا نزیکەی 13 ملیۆن تەنانەت ڤاکسینی سێهەمیشیان لە خۆیان داوە و کەچی هێشتا ژمارەی تووشبووان و مردوان لە سەردان.  ئێ باشە ئەمە یانی چی ؟ ئەگەر ئەوە نەگەیەنێت کە کوتان کاراییەکی ئاوای نییە و نابێت !!!   

ئازادیی تاك و کۆمەڵ

جیهان نۆرمان

14/11/2021

May be an image of text

پرۆتێست دژ بە دامەزراوەی ” موئەسەسە” ی بریتانی

05/11/2021

دوێنێ ئێوارە ، هەینی ، 05/11/21 ، بە دەیەها هەزار کەس لە مەسیرەی یەك ملیۆن دەمامكدا لە مەرکەزی لەندەن ، لە بەردەم مەیدانی پەڕلەماندا ، گەورەترین ناڕەزایی و خۆپیشاندانیان دەربڕی دژ بە بە دامەزراوەی بریتانی .

خۆپیشاندەران دەمامکی چەشنی دەمامکەکەی گای فۆکس-یان پۆشیبوو ، لە بەیاکادانی نێوانی پۆلیس  و خۆپیشاندەراندا 8 پۆلیس برینداربوون و 12 کەسیش لە خۆپیشاندەران دەستبەسەر کران .

دوێنیی شەو بە درێژایی هەموو شەوەکە پۆلیسێکی ئێکجار زۆر لەسەر شەقامەکان و شوێنە سەرەکی و هەستیارەکانی لەندەن بوون .

ئەمرؤش ، شەمە ، خۆپیشاندانێکی ئێکجار گەورە لە لەندەن لە کاتژمێری 1 ی پاش نیوەڕۆوە دەستپێدەکات کە بە دەیەها گروپ و ڕێکخراو بەشداری دەکەن ، هەر یەکە بە مەبەستی جیاواز دژ بە دەوڵەت و جیهازی سەرکوتکەری پۆلیس و یاساکانی کە ئازادییان بنەبڕکردووە .

Fireworks are let off as people take part in the Million Mask March 2021 in Parliament Square, London
Piers Corbyn performing a fire-eating actPolice confront protesters in the Million Mask March in Parliament Square

کەڵەگاکەی ناوچەکە و بەشێکی ئەفەریقاش :

05/11/2021

ئەردۆگان هەر بە دەستتێوەردانی باشووری کوردستان  و یۆنان و قوبرس و ئازەربایجان و فەلەستین و  سوریا و ڕؤژئاوای کوردستان و عێراق و لیبیاوە نەوەستا و ئەوەتا پەلیشی بۆ ئەسیوپیا کێشاوە.

ئەسیوپیا کە ماوەیەکی زۆرە لە جەنگێکی ناوخۆیدایە لەگەڵ تیگرییەکانا و سەرەتا توانی شارە سەرەکییەکەیان داگیربکات بە هاوکاری سوپای ئەریتریا و گەڵێك لە دانیشتوانی ڕەوپێببکات و ئەوانەشی کە مانەوە پیاوەکانیان بەشێکیان قەتڵ و عام کران و کچان و ژنانی گەنجیشیان لاقەی جنسی کران .

دواتر تگرییەکان توانییان سوپای ئەسیوپیا دەربکەن و لەو کاتەوەش شەڕە ناوخۆکە بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لە 30 هەزار سەربازی ئەسیوپیا کوژراوە و زۆرێكیش لە دانیشتوانی ناوچەی تگرییەکان دەربەدەرکراون و نزیکەی 5 ملیۆن کەسیش بێ جێگا و ڕێگا ماونەتەوە و لەبەر ڕەحمەتی دابەشکردنی خواردن و خواردنەوەدان لە لایەن ڕێکخراو و مەڵبەندە خێرکەرەکانەوە .

لە مانگی ئاب-دا سەرۆکی ئەسیوپیا ، ئەبی ئەحمەد چوە بۆ تورکیا و لەوێ لەگەڵ ئەردۆگانا ڕێکەوتون لە کڕینی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی [ درۆن] Turkey’s TB2s کە لە لایەن Baykar Makin  دروست دەکرێت  لە کۆمپانیاایەك کە  زاواکەی ئەردۆگانە مێردی کچە گەنجەکەی سەرۆکێتی کە ناوی Selçuk Bayraktar .  گوایە ئەم جۆرە فڕۆکەیە باشترین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانن لە جیهاندا .  ئەوانەن  کە تورکیا لە کوردستان وعێراق و سوریادا بەکاریاندەهێنێت ، ئەم جۆری  فڕۆکەیە  زۆر باشترە لەوانەی  کە چین دروستیاندەکات .  تەنانەت زۆریش باشترن لە زۆرێك  لەوانەی ئەمەریکا کە بە پارەیەکی باش دەیانفرۆشێت بە وڵاتانی دیکە.

کڕینی ئەم هەموو درۆنانە لە لایەن دەوڵەتی ئەسیوپیاوە پارەیەکی ئێکجار زۆری تێدەچێت کە لە کاتێکدا بە ملیۆنەها خەڵکی ئەوێ برسی و بێ خانوو بەرەن ، کە دەکرا ئەم پارەیە و ئەوانی دیکەش کە لەم جەنگەدا سەرفدەکرێت لە پڕکردنەوەی ئەو کەموکڕیانەدا سەرفبکرانایە.  بەڵام ئیتر پیاوێك  [ ئەبی ئەحمەد] کە خەڵاتی نۆبڵ لە بواری ئاشتیدا لەسەر دەستی لیژنەی ” ئاشتیخوازان” وەربگرێت دیارە ئاشتی و بەرقەراربوونی ئاشتی ئاوا دەکات ، هەتا خەڵاتی نۆبڵەکەی پێ حەڵاڵ بێت .  

Residents sift through rubble from a destroyed building at the scene of an airstrike in Mekelle, in Tigray, on 28 October.
Poland to buy Turkish Bayraktar TB2 drones

هەر بۆ زانیاریت:

04/11/2021

هەر بۆ زانیاریت:

  • سامانی 450 کۆمپانیای گەورەی داراییی کە لە 45 وڵاتدا هەن 130 تریلۆن دۆلارە کە دەکاتە جار و نیوێکی کۆی داهاتی وڵاتانی دونیا.
  • لە بریتانیادا بڕیارە لە ساڵی 2030 دا بۆ ئەوەی تارگێتی کەمکردنەوەی کاربۆن بپێکن هەموو سەیارەی ئەم وڵاتە بکرێنە کارەبایی ، واتە هیچ جۆرە سەیارەیەك نابێت ببێت کە بە گازۆیل و بەنزین کاردەکات ، ئەمەش یانی لە دەستدانی 45 ملیار پاوەند لە بودجەی ساڵانەی بەریتانیا کە وەکو باج لە بەنزین و گازۆیلی دەستدەکەوێت .  باشە ئەم کەلێنە گەوەرەیە کە نزیکەی سێیەکی بودجەی سیستەمی تەندروستی بریتانیایە چۆن پڕدەکرێتەوە؟!!!  لە لایەکی دیکەشەوە ئەی کۆمپایاکانی نەوت و بەزنین چە دەکەن و چی دەڵێن ؟!!! 
  • لە کاتێكدا سەرۆكی دەوڵەتان و کۆمپایاکان و گەوەرە بزنسمانەکان لە لوتکەی کۆنفرانسی بەرگریی لە ژیگەدان و چەلەحانێ دەربارەی کەمکردنەوەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەکەن ، کەچی خۆیان بە هیچ شێوەیەك ئەوە بەڕێناکەن.  نموونە :  بۆریس جۆنسۆن، سەرەكوەزیرانی بریتانیا لە گلاسگۆوە بە تەیارەی تایبەتی هاتەوە بۆ لەندەن ، Ursula von der Leyen سەرۆکی یەکێتی ئەوروپا بۆ 31 میل ، فڕۆکەی تایبەتی بەکارهێناوە . هەروەها سەرۆکی کۆمپانیای ئەمازۆنیش هەر هەمان کاری کردووە. 
  • دەزگەی میدیای بی بی سی بریتانی کە گوایە دژ بە پیسکردنی ژینگەیە 300 هەزار پاوندی لە کۆمپانیای نەوتی سعودییە، ئارامکۆ، بۆ ڕێکلامەیان وەرگرتووە ، بەڵام ئەو ڕێکلامەیە لە بریتانیاد نەکراوە دیارە لەبەر چاوی ناحەز بووە ، بۆیە زیاتر لە وڵاتانی دیکە و بە زمانە جیا جیاکان کراوە.
  • لە ڕێککەوتنەکەی پاریسی 2015 وە 60 لە بانقە گەورەکان 3.8 تریلۆن دۆلاریان داو بە کۆمپانیاکانی fossil fuel .  لە سەدا 40ی دانەوەی دووەم ئۆکسید لە لە لایەن محەتە خەڵوزییەکانی ئاسیاوەیە،  توێژەرەوکان سەرچاوەی کارەساتەکە دەگێڕنەوە بۆ بانقەکان و کەسە سەرمایەگوزارییەکان لە ئەوروپا و لە ئەمەریکا.

ئیتر ئەمانە نوێنەرەکانمانن بۆ پاککردنەوەی ژینگە و ئاسوودەکردنی سروشت و مرۆڤ ، جا خۆت بیریان لێبکەرەوە و پرسیار لە خۆت بکە.

ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی بەشێکی گرنگە لە چوونەسەرەوەی ژمارەی خەڵکانێك کە بێ خانو و بەرەن:

02/11/2021

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ بەکارهێنانی توندووتیژی بەرانبەر کەسانێك لە ئیننگلەند کە خانووبەرەیان نییە و لەسەر شەقامەکان و هۆستڵەکان و پەناگاکانا دەژین لەبری ئەوەی لە داکشاندا بێت کەچی لە زیادبووندایە.

ئەو ڕاپۆرتە دەڵێت لە ساڵی ئەمساڵدا 34830 بە کەسانی بێ خانووبەرە حسابیان بۆ کراوە، لەمانە 5590 یان، بە هۆکاری توندوتیژی نێو خێزانیان کە بەرانبەریان بەکارهاتوە.  ئەم ژمارەی لە ساڵی 2018 وە لەسەردایە و لە ساڵی 2019 دەدا بە بڕی سێیەکی ژمارەی پێشتر چووەتە سەرەوە.

توێژینەوەکە کە لە لایەن جەمعیەی یارمەتی ژنانەوە کراوە باس لەوە دەکات کە توندوتیژی لەسەردەمی کۆرۆنادا زیادیکردووە و ژنانی ناچارکردووە کە لەگەڵ توندوتیژی و مامەڵەی نەشیاودا هەڵبکەن و لە نێو خێزانیاندا بمێننەوە.  دەڵێن 409 ملیۆن پاوەند زەروورە تاکو خزمەتگوزاری پسپۆڕیی بە مامەڵەی نەشیاو و توندوتیژی لە ئینگلەندا، بەڕێبچێت.

دەوڵەت ڕۆڵی هەیە لەم بوارەدا بەهۆکاری دروستنەکردنی خانو و نەدانەوەی بە کرێیەکی گونجاو ، بڕینی بیمەکان یاخود کەمکردنەوەیان ، هەروەها تەرخاننەکردنی هیچ پارەیەك لە بودجەی ساڵی داهاتودا بۆ ئەم گرفتە، هۆکاری دیکەن

 

An escalation of female abuse

کۆنفرانسی لوتکە سەبارەت بە ژینگە ئەمڕۆ شکستیهێنا

01/11/2021

گەرچی هەرە زۆری نوێنەران ولاتان و دەستوپێوەندەکانیان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسەکەدا  هەر دوێنی گەیشتنە شاری گلاسگۆ تاکو ئەمرڕۆ ئامادەبن لە یەکەم ڕۆژی  کۆنفرانسەکەدا، بەڵام کۆنفرانس شکستیهێنا و نەیانتوانی ئەمڕۆ کە یەکەم ڕۆژ بوو بیکەنەوە و دەستی پێبکەن.

 هۆکاری ئەمەش بە هۆی سەرەگرتنێکی دوورودرێژی نوێنەرەکانەوە بوو بۆ پشکنین و هۆکاری ئاسایش زیاتر لە 10 هەزارد کەس بۆ ماوەی 3 سەعات لەبەر باراندا ڕاوەستاون و لە سەرەدا بوون .  دواتر پێیان وترا کە بڕۆن تێستی کۆرۆنا بکەن و سەعات 7 بچنەوە بەڵکو بتوانن بچنە ژوورەوە .  کاتێك  زۆربەیان سەعات 5 چونەتەوە بەڵام هەر نەیانتوانی کە بچنە هۆڵی کۆنفرانسەکەوە، ئەمەش وای لێکرد کە ئەمڕۆ نەتوانن چەلەحانێی خۆیان بکەن لەسەر ژینگە کە خۆیان وێرانیان کردووە . بێ گومان خۆپیشاندەران و ناڕەزایکەرانی بەرگری لە ژینگە و ژیان، هۆکارێکی تر بوون لە فەشەلهێنانی کۆنفرانسەکە کە ڕیگا وەکو پێوییست بۆ نوێنەرانی کۆنفرانس ئاوەڵا نەبوو.

Focus on the future
Attendees queue to pass security and enter the Scottish Event Campus (SEC) in Glasgow on November 1, 2021 on the second day of the COP26 UN Climate Change Conference. - More than 120 world leaders meet in Glasgow in a

خۆپایشاندەران و ناڕەزاییکەران لە ئامادەکاریدان بۆ چۆکدادان بە سەرۆك و بەرۆکەکان، لە شاری گلاسگۆی سکۆتلەند  

31/10/2021

پێش ئەوەی کە سەرۆكی وڵاتان و سەرۆکی کۆمپانیاکان و بزنسمانەکان ئەمڕۆ، یەکشەم، 31/10 ،  بگەنە شاری گلاسگۆی سکۆتلەند بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی لوتکەی ژینگە خۆپیشاندەران و ناڕەزاییکەرانێکی ئێکجار زۆر هەر لە دوێنێوە ، شەمە ، 30/10 ، بار و بارگەیان داناوە و لە ئامادەباشیدان بۆ ئەوەی کە بتوانن  فشاربخەنە سەر تاوانبارەکان لە تێکدانی ژینگە و خاپورکردنی ژیانی خەڵکیدا. پێشبینی دەکرێت بە سەدەها هەزار کەس بەشداری بکات ، لە زۆرێك لە وڵاتانی جیهانەوە تەنانەت لە شوێنێکی وەکو وڵاتی  ئۆگەندەشەو هەر لە ئێستاوە گەیشتونەتە گلاسگۆ ، بە هەزارانی دیکەش بەڕێوەن و ئەمڕؤ دەگەن ئەمە لە کاتێکدا کە فشارێکی ئێکجار زۆریان خراوەتە سسەر و بەربەستییەکی زۆریان بۆ کراوە چ لە لایەن پۆلیسی وڵاتەکانیانەوە چ لە لایەن بریتانیاوە ، تاکو ڕێگریان لێبکرێت لە گەیشتن بۆ ئێرە.

هەر لە دوێنێوە خۆپیاشاندان  و نمایشكردن دژی پیسکردنی ژینگە و کوشتنی گیانلەبەران و زیندەوەرانی سەر زەوی و ناو دەریاکان ، دەستیپێکردووە.  وەکو لە یەکێك لە وێنەکاندا دەیبنینن کە دوو کچی گەنج چوونەتە ناو تۆڕی ماسیگرتنەوە ، خۆیان وەکو ماسی پیشانداوە.

هاوکاتیش پرۆتێست لە ناوەوە و دەرەوەی محەتەی میترۆی سەرەکی شار، گلاسگۆ، بە پێشوازیکردن لە گریتا سەنبێرگ ، Greta Thunberg ، کچە گەنجە سویدییەکە ، کراوە.  هەر ئاواش زیاتر لە 10 هەزار پۆلیس دانراوە بۆ پاسەوانی تاوانبارەکان و گرتنی کۆچە و کۆڵانی نزیك هۆڵی کۆنفرانسەکە نەبا خۆپیشاندەران دزە بکەن و نزیکببنەوە لە هۆڵەکە ، هاوکاتیش چەند هەزارێکی دیکە پۆلیس لە ئامادەباشیدان و لە ماوەی کەمتر لە چەند خولەکێکدا گەر پێویست بکات دەگەنە شوێنی ڕووداو ئەمە جگە لە سوڕانەوەی کۆپتەر و دانانی سەدان کامیرای شاراوە و سەدان سگی پۆلیسسی.

ئاخر خەڵکی ناهەقی نییە کە بەرگری لە ژینگە و زیندەوران بکات و متمانە  لەم کەسانە بسەنێتەوە کە بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا دەکەن، چونکە ئەوانە خۆیان ژینگە وێرانکەر و بڕیادەری یاسا و کوشتن و بڕینی خەڵکن . هەر بۆ نموونە دوو سەرۆكی کۆمپانیای گەورە کە هەردوکیان هی نەوت  و غازن وەکو کۆمپانیای پیتررۆڵی بریتانی و شێل [ کە شێڵ کۆمۆنێتییەکی لەناوبرد لە نایجیریا چ جای وێرانکردنی خاك و ژینگەکەشیان] ، بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا دەکەن.

بە گوێرەی راپۆرتێکی ئەمڕۆ ئەم دوو کۆمپانیایە لە ساڵی 2018 وە تاکو 2020 واتە بۆ 3 ساڵ تاکە پاوەندێکیان تەکس لە دەرهێنانی نەوت و غازی بەحری شیمالی بە حکومەتی بریتانی نەداوە کە سەرمایەیەکی خەیاڵییان هەیە و لەوێ بڕێکیان پەیداکردووە .  نەدانی ئەم باجە خۆشیان نکوڵی لێناکەن تا ڕادەیەکیش یاساییە چونکە لە ساڵی 2016 دا جۆرج ئۆسبۆرن کە وەزیری دارایی بوو بڕی باجی لە سەدا 35 کە لەسەر کۆمپانیای نەوت و غاز هەبو هەڵگرت و عەفووکران.

ئایا چاوەڕانی ژینگە پارێزی یاخود دانانی سنورێك بۆ تێكنەدانی ژینگە لەم تاوانبارانە دەکرێت ؟   ئەمەی کە نوسیومە تەنها نموونەیەکن لە سەدەهای دیکە.

May be an image of Saint Bernard and car
May be an image of ‎text that says "‎bp Regular Cash 1 Û 0 Regular ជ ن O Credit cash regular regular redit diesel Diesel 0999 1099 2299 مات CAFE CAFE&BAKE BAKE SHOP tortons ALWAYS FRESH THbl DRIVE‎"‎
May be an image of 1 person, standing, outdoors and text that says "NO MORE FISH IN THE SEA"
May be an image of 1 person and outdoors

متمانەبوون بە خۆ و وانە وەرگرتن و ئەزموونگەریی ڕۆڵی گرنگ دەبینن و هەنگاوی یەکەمی…

31/03/2021

متمانەبوون بە خۆ و وانە وەرگرتن و ئەزموونگەریی ڕۆڵی گرنگ دەبینن و هەنگاوی یەکەمی…

دوێنێ ڕۆژی شەمە،30/10/2021 ، بە سەدەها هەزار کەس لە ژن و پیاو و بەتەمەنەکان ڕژانە سەر شەقامەکانی شارە سەرەکییەکانی سۆدان دژ بەو کودەتا سەربازییەی کە هەفتەیەك لەمەوبەر کرا و لەلایەن جەنڕاڵەکانەوە دەست بەسەر دەسەڵاتدا گیرا پاش دوورخستنەوەی زۆرێك لەدەسەڵاتدارانی پێشوو  کە لە ناویانا سەرەك وەزیران بوو کە بژاردەی صندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانقی جیهانی بوو.

ژمارەی کوژراو و بریندار بە گوێرەی ئەو راپۆرتانەی کە دراون جیاوازن ، ڕاپۆرتێکی فەرمی نێوخۆی سۆدان باس لە کوژرانی تەنها 3 کەس و برینداربوونی چەند کەسێك دەکات لە لایەن میلیشیاوە کە بەرگرییان لە کودەتاکە کردووە، بەڵام ڕاپۆرتەکانی خودی دەرەوی سۆدان ژمارەی کوژراوانیان بە لە نێوانی 20 بۆ 30 کەس خەمڵاندووە برینداربوانیش ژمارەیەکی زۆرن، بەڵام نەوتراوە چەندن.                                

ئەوەی ئاشکرایە سەرکوتکردن و داپڵۆسین لە هیچ وڵاتێکدا ئاوی نەکردوە بە گڕی حەماسی خۆپیشاندران و ناڕەزاییکەرانا ، پێچەوانەی ئەوە ، ئاگرو گڕەکەی خۆشتر کردووە ، بۆیە لە سۆدانیش چاوەروانی خامۆشکردن و کپکردنەوەی خۆپیشاندەران و ناڕەزاییکەران ناکرێت.

گرنگ ئەوە نییە کە ئەمان دەسەڵاتی سەربازیی دەگۆڕن بە دەسەڵاتی مەدەنیی / لیبراڵ کە ئەمان خێری لێنابینن ، بەڵکو ئەوەی کە گرنگە ڕۆحی بەرگریکردنە لە مافەکانیان و چۆکدانەدان و دانیشتن لە ماڵەوە نییە و چاوەڕوانی خودا بکەن بۆیان چاکبکات.  متمانەبوون بە خۆ و وانە وەرگرتن و ئەزموونگەریی ڕۆڵی گرنگ دەبینن و هەنگاوی یەکەمی دەستپێکردنی بەرگریی و بەگژاچونەوەی زوڵم و زۆر و نەبوونی نایەکسانی و ئازادییە .

May be an image of 1 person, standing and outdoors
May be an image of 6 people, people standing and outdoors