All posts by Anarchistan ئەنارکیستان

Kurdistan Anarchists Forum - KAF سەکۆی ئەنارکیستان

ئەی كێ سەرۆكی چەپ و ڕاست بێت؟

ئەی كێ سەرۆكی چەپ و ڕاست بێت؟

ھەژێن

١٣ی جونی ٢٠١٣

ئەم ڕۆژانە ھەرای و گارەگاری ئۆپۆزسیۆن لەسەر خۆكاندیدكردنەوەی (مەسعود بارزانی)، وەھا تاكە خۆشباوەڕ و ناھوشیارەكانی كۆمەڵگەی بە خۆیەوە خەریككردووە؛ پرسە سەرەكییەكان، كە ڕەتكردنەوەی سەرۆكایەتی و بایكۆتی دەنگدان [بایكۆتی ھەڵبژاردنی خراپە لە خراپتر]، لەبیركراون. خاڵی نێوكۆیی ھەموو پارتەكان و ڕامیاران و دەستەبژێران لەو ھەرا و ژاوە ژاوە ڕامیارییەی میدیاكاندا، ناڕازیینەبوونی ھەمووان (پارت و گروپە دەسەڵاتخوازەكانە)ە لەسەر بوونی كەسێك لە سەرووی كۆمەڵگە و تاكەكانەوە بەناوی سەرۆك و نادژبوونی ھەمووانە بە سیستەمی خراپ لە خراپتر، كە بە واتایەكی دیكە دەكاتە؛ كۆدەنگی ھەمووان لەسەر پێویستبوونی شوانەیەك بۆ میگەلی خۆشباوەڕ و ملكەچ و ڕەوایەتیدان بە سیستەم و سەروەریی كەمایەتی بەسەر زۆرینەدا.

تا ئێرە ئاساییە، لەبەرئەوەی كە پارتەكان و ڕامیاران و دەستەبژێران بەخۆیان ھەمان خەون دەبینن و خوازیاری لابردنی شوانەیەك و جێگرتنەوەین بە كەسێكی خۆیان یا كەسێكی دیكەی دۆست و ھاوبەرەیان، ھەرواش ھەموو ھەوڵێكیان بەدەستھێنانی پلە و پایەی زیاترە بۆ پارت و سەرۆكەكانی خۆیان لە سەروەریی چینایەتیدا، ئەوەی ئاسایی نییە، جوینەوەی بنێشتی دەمی ئەوانەی سەرەوەیە بەناوی سۆشیالیزم و خەڵكی ستەمدیدەوە!

وەك زۆرێكمان دەزانین و ئاگادارین، كۆمونیزمی كرێكاری (كـ.كـ) وەك ھێڵێكی ڕامیاریی دەسەڵاتخواز لەنێو بزووتنەوەی سۆشیالیستی كوردستاندا لە ڕاپەڕیندا پێدەنێتە مەیدانی چالاكی ئاشكراوە و بە دروشمگەلیی توندی دەسەڵاتخوازانەوە خۆی بە كۆمەڵگە دەناسێنێت، كە بە “ئازادی، یەكسانی، حكومەتی كرێكاری” دەستپێدەكات و دواتر دەیكەنە دەوڵەتی سۆشیالیستی و دواتر كۆماری شورایی و ئینجا حكومەتی سكیولار و ئەمڕۆش وەك دەبینین، پارت و قسەكەرانی ئەم ڕەوتە خوازیاری سەرۆكی باشن!

ھەرچەندە لە ماوەی ساڵانی ڕابوردوودا شان بە شانی ھەرای ناسیونالیستەكان و قسەكەرانی نیئۆلیبراڵ و لیستی پۆست جەلالییەكان (نەوشیروانییەكان)، چەندین جار وتار و ھەڵوێستگیریی ڕواڵەتییانە و بازارگەرمكەرانەیان لەسەر پاوانگەریی سەرۆكی كوردستان نیشانداوە، بەڵام ھیچ كات وەك ئێستا و وەك ئەو ڕاگەیاندنەی ڕۆژی ١١ی جونی ٢٠١٣ (بارزانی بۆی نیە خۆی کاندیدکاتەوە بۆ سەرۆکی هەرێم و نابێ له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌ ڕێگای پێبدرێ!  http://www.hawpshti.com/ku/news/4398.html)، دەستی خۆیان نەخستووەیەڕوو، لەبەرئەوە، من لەم سەرنجدانە ڕەخنەییەدا تەنیا لەسەر دوا ھەڵویێست، كە ھەڵوێستی پارتەكەیە، دەوەستم و ھەوڵدەدەم لە ڕوانگەی سۆشیالیزمی ئازادیخوازەوە، خوێندنەوە بۆ ھەڵویستەكانی ئەو ڕەوتە بكەم.

تاكتیكی ئەم ڕۆژانەی ڕەوتی كۆمونیستی كرێكاریی [كرێكاریی نەك كرێكاری] لە كوردستاندا، بە پێچەوانەی ئەو ڕۆژانەی كە لەژێر كارایی ڕاپەڕین و شۆڕشگێڕیی جەماوەردا دروشمی بریقەداری بەرزدەكردەوە، وەك ھەموو ڕەوتە ڕامیار و دەسەڵاتخوازەكانی دیكەی كۆمەڵگەی چینایەتی، قەرەبالخی لە خۆ كۆكردنەوەیە بە ھەر نرخێك بووە، ئامانجیەتی. بە بۆچوونی من، ئەو تاكتیكە سروشتیترین و ئاساییترین و كەتوارییترین ڕاستی پشتپەردەی پاگەندەی ھەموو پارت و ڕەوتە دەسەڵاتخوازەكانە، ئەمە ئاساییە، بەڵام بەمەرجێك كە بەناوی خەڵكی ژێردەستە و سۆشیالیستخوازەوە نەبێت !

پارتی كۆمونیستی كرێكاریی كوردستان (پكككـ) وەك قسەكەری زاڵ و دیاری ڕەوتی (كـ.كـ.) لە ھەرێمی كوردستاندا، بەیاننامەی ھەڵوێستوەرگرتنەكەی بەم دەستەواژەیەی خوارەوە دەستپێدەكات :

بارزانی بۆی نیە خۆی کاندیدکاتەوە بۆ سەرۆکی هەرێم و نابێ له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌ ڕێگای پێبدرێ!

ئەگەر لە لایەنی ڕێزمانیی و داڕشتنی ئەم دەستەواژەیەی سەرەوە خۆمان لابدەین، ھەرچەندە دەبوو ئاوا بنووسرێت ( بارزانی بۆی نییە، خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم کاندیدبکاتەوە و له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه،‌ نابێت ڕێگەی پێبدرێت ! )، ئەوا ھێشتاكە لە ھەناوی خۆیدا فەرمانێكی ناكەتواریی و پارادۆكسێكی ئاشكرای ھەڵگرتووە. كاتێك كەسێك بڵێت ” بارزانی بۆی نیە خۆی کاندیدکاتەوە بۆ سەرۆکی هەرێم “، كەواتە لە لوتگەی بڕیاردانەوە قسەدەكات و بەلایەنیكەمەوە دەسەڵاتی یاسایی ڕەایەتیپێدان یا پێنەدانی ھەیە، وەھا بڕیار و دەربڕینێت، ھی لێژنەی باڵای دادوەریی و چاودێرانی یاساییە! پاشان ئەم نیوەدێڕەی سەرەتا لەتەك نیوەدێرەكەی كۆتایی، كە تەواوگەری ئەمە ” نابێ له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌ ڕێگای پێبدرێ! ” ناكۆكە، چونكە نیوەدێڕی تەواوگەر، لە پێگەی ژێردەستیی و داوخوازییەوەیە، نەك ھاوترازی فەرمان و چەكوشھەڵبڕینی یاسایی لێژنەی باڵای دادی وڵاتێك!

ھەروەھا بێجگە لەو سەرنجانەی سەرەوە، بەیانگەری بۆچوون و بڕوابوونی پارتی ناوبراوە بە ڕەوایەتی پۆستی سەرۆكایەتی، كە لە ڕوانگەی ئازادیخوازیی و تەنانەت لیبڕاڵیی خۆراواوە، بێجگە لە شوانەیی تاكەكەسێك بۆ كۆمەڵگەی وەك مێگەلڕاگیراو، ھیچی دیكە نییە! پرسیارەكە ئەوەیە، ئەگەر لە لیبراڵێكی ئەوروپی بپرسیت؛ كێت پێباشە بۆ پۆستی سەرۆكایەتی وڵاتەكەت؟ ئەوا دەستبەجێ وادەزانێت كامێرای شاراوەیە و گاڵتەدەكەیت یا دەبەنگێكی و لە خێوەتی خێلەكانەوە ھاتوویت! ئاخۆ بێجگە لە ھەلپەرستی و ھەڵپەی دەسەڵات و ئەكتەربوونێكی نەزانانە لە ململانێی نێوان دەسەڵاتدارانی پڕۆ-لیستی سەروز و دەسەڵاتدارانی پڕۆ-لیستی زەرد، چیدیكە ھاندەری وەھا ھەڵویستگیرییەكی خێڵەكییانە بێت؟

ئەگەر ھەر كەسێك سەرەواوێك لە خۆھوشیاریی و ئەزموون و كەتواربینی لەمەڕ كۆمەڵگەی چینایەتی و كۆمەڵگەی ھەرێمی كوردستان ھەبێت، ئەوا ئەوە دەركدەكات، كە سەرۆك و سەرۆكایەتی دیاردەی سەردەمی خێڵایەتی و پێكھاتەی خێڵە، ئیدی ئەو سەرۆكە ئەكادێمیستێك بێت یا ڕیشسپی یەكێك لە خێڵەكانی ھۆزی جاف یا خێڵەكانی دەشتی ھەولێر و بارزان! چونكە سەرۆك لوتكەی دەسەڵاتە لە پێكھاتەی قوچكەییانەی خێڵدا، لە ھیچ سەردەمێكدا گۆڕینی ئەم سەرۆك بەو سەرۆك یا دیارییكردن و پابەندكردنی ئەو پۆستە و بەستنەوەی میكانیزمەكانی ھەڵبژاردنی بە بنەما قوچكەییەكانی سیستەمی پارلەمانییەوە ھیچی لە كڕۆك و خواستی خێڵەكییانەی بوونی سەرۆك نەگۆڕیوە! ئەگەر مەسعود بارزانی سەرۆكی پێكھاتەی خێڵەكیی سیستەمی ڕامیاریی ھەرێمی كوردستان و پارت و پارلەمانەكەی بێت یا نەوشیروان و دكتۆر كەمال سەید قادر و دكتۆر كەمال میراودەلی و سەركۆی پارتی كۆمونیستی كرێكاریی كوردستان (پكككـ)، ئایا ھیچ لە كڕۆكی ناھاوچەرخانە و شوانەییانەی سەرۆكایەتی دەگۊڕێت؟ ئەگەر نا، بۆچی (پكككـ) لەبری بەرزكردنەوەی دروشمی “نا بۆ سەرۆكایەتی” دروشمی ھەلپەرستانەی “نابێت ڕێگە بە مەسعود بارزانی بدرێت، خۆی ھەڵبژێرێتەوە”ی بەرزكردووەتەوە؟ ئایا ھەڵویستە پەیوەندی بە ڕێكەوتن و ئاشبوونەوەی (پكككـ) و (ینكـ) ھەیە ؟

کێشمەکێشی لایەنەکان‌و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سێباره‌ی مه‌سعود بارزانی، بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی، ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی کوردستانی له‌به‌رده‌م کۆڵانێکی داخراودا ڕاگرتووه‌. “

من وەك خوێنەرێك و ئاشنای دروشمە بریقەدارە ڕواڵەت ئاگراوییەكانی ڕەوتی كۆمونیزمی كرێكاریی (كـ.كـ)، ئەم پرسیارە دەمھێنێتە قسە، ئەگەر ئەو ڕەوتە، وەك لە پاگەندە ڕامیارییەكانیدا بانگەشەدەكات؛ خوازیاری كۆمەڵگەی سۆشیالیستی و ناچینایەتییە، ئەدی چی لە مامەخەمەیی بۆ پڕۆسەی پاراستینی سەروەری چینایەتی، بەواتایەكی دی، چی لە كردنەوەی دیواری داخراوی بەردەم ڕەوتی ھەڵبژاردنەكانی داھاتووی كوردستان داوە، قوتاركردنی دەسەڵاتی بۆرجوازی كورد، ئەركی لیستەكەی (نەوشیروان موستەفا)یە یا ئەركی ” پارتی پێشڕەو” ؟ ئەگەر نا، چ ئامانج و ھاندەرێكی گوماناوی لە پشت ئەو ھەرایە خۆی شاردووەتەوە ؟

هه‌وڵه‌کانی پارتی‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی‌و پێداگریان بۆ دانانه‌وه‌ی مه‌سعود با‌رزانی له‌سه‌ر کورسی سه‌رۆکایه‌تی، جگه ‌له‌وه‌ی کە سروشتی سیاسه‌تی پاوانخوازی‌و ڕاگرتنی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی  ئیستای کوردستان له‌ده‌ستی بنه‌ماله‌ی بارزانیدا، ئاشکراده‌کات،

كاتێك خوێنەر ئەم دەستەواژانە دەخوێنێتەوە، پەیامێكی شەرمنۆكانەی ڕامیاریی ھۆشمان ختووكەدەدات، كە دەیەوێت پێمانبڵێت ڕامیاریی و سیستەمە ڕامیارییەكان و پارتەكانی دیكە، چەپاوڵگەری دەسەڵات و سامانی كۆمەڵگە و  پاوانگەری ئازادی و سەربەخۆیی تاك نین! من وەك خوێنەرێكی بەدەربەست و سەرنجدەر، لەو دەربڕینەی سەرەوەدا، ناتوانم ڕەتكردنەوەی پێكھاتەی بنەماڵەیی دەسەڵات و بەێوەبەرایەتی كۆمەڵگە بەھەند وەربگرم، چونكە ڕەتنەكردنەوەی سەرۆكایەتی، ددانپێدانانی ناڕاستەوخۆیە بە پێكھاتەی بنەماڵەیی بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگە. وەك پەندە كوردییەكە دەبێژێت ” گۆشتخۆر نین و گۆشتاوخۆرن”، ئاخر ئەگەر كەسێك یا گروپێك دژی پێكھێنانی بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگە لەسەر بنەمای بنەماڵەیی بێت، بخوازێت و نەخوازێت، دەبێت دژی بوونی پۆستی سەرۆكایەتی بێت و ڕەتكردنەوەی سەرۆك لەسەر ئاستی كۆمەڵگە، ئەلف و بێی خەباتی بێت.

ھەروەھا ناكرێت دژی بنەماڵەگەریی بۆ لایەك بیت و چاوپۆشی لە بنەماڵەچیەتی لایەكی دیكە بیت. ئەوی ئاگاداری مێژووی شاخ و شاری ھەردوو پارتی سەرەكی ناسیونالیزمی كوردبێت، ئەوە دەزانێت، كە ئەو پارتانە لەسەر سێكوچكەی پێكھاتەی خێڵەكی – بنەماڵەیی – خزمەتكاریی بۆ داگیركەران پێكھاتوون و خۆیانڕاگرتووە. (ینكـ) لەبەر خاتری “برا بەعسییەكانی سوری”یەیان لە ١٩٧٦دا دەستیاندایەوە چەك و (پدكع)یش وەك داردەستی شا و دواتر خومەینی، دایانەوە شاخ و بوونە ھۆی بیانی وێرانكردنی زیاتر لە ٣٠٠٠ گوندی سەرسنووری و ئەنفالكردنی سەدان ھەزار جوتیار  و كیمیابارانكردنی ھەڵەبجە و ناوچەكانی دیكەیان دایەدەست  ڕژێمی بەعس. ئەو دوو پارتە لە ماوەی تەمەنیاندا، تەنیا خێڵایەتییان زیندوونەكردووەتەوە، بەڵكو كولتووری خۆفرۆشی و بەرلەشكری داگیركەریان لە كوردستانا كردە باو و بوونە ھۆی دروستكردنی دوژمنایەتی قوڵی كۆمەڵایەتی لەنێوان گوند و شار و ھەرێمەكاندا و لەو ڕێگەیەوە، گەورەترین خزمەتیان بە نەخشە ڕامیاریی و ئابوورییەكانی ڕژێمی بەعس و كۆماری ئیسلامی ئیران و توركیە و سوریە كرد و تا ئێستاكەش، تاكی كورد باجی ئەو ڕامیارییانە دەدات. ھەڵبەتە ئەو ھەمووە لە خۆڕا و لە نەزانییەوە نەبوو، بەڵكو ڕێخۆشكەریی بوو بۆ چەپاوڵ و پاوانگەریی و دژەجەماوەرییەك، كە ئەمڕۆ ھەموو ھێزیكی ڕامیاریی بەپێی سەنگ و سووكی ھێز و بوونی كۆمەڵایەتی، بەشێكە لەو چەپاوڵ و پاوانگەرییە!

پارتهو بارزانی لەماوەی ٨ ساڵی رابردوودا هەوڵیان داوە دەسەڵاتی یەكحزبی‌و بنەماڵەیی بەسەر کۆمەڵگای کوردستاندا داسەپێنن،

كەواتە، ئەگەر پارتی بڕوای بە پلورالیزمی ڕامیاریی ھەبووایە، ھەنووكە ” پارتی پێشڕەوی كرێكاران” گلەیی لە پارتی نەدەبوو، ھەروا كە گلەیی لە یەكێتی نەماوە! گرفتی تاكی چەوساوەی ئازادیخواز لە كۆمەڵگەی چینایەتییدا، لە تاكپارتییبوونی سیستەمی فەرمانڕەوایییەوە دەستپێناكات و لە بوونی فرەپارتییدا كۆتایینایێت. بەڵكو گرفتەكە لە خودی (بوونی) پارت و كۆمەڵە و دەستەبژێرە ڕامیار و دەسەڵاتخوازەكانەدایە، كە بێجگە لە ھێزی مشەخۆری بێبەرھەم، ھیچی دیكە نین و ھیچیش بە كۆمەڵگە و ژیانی تاك پێشكەش ناكەن وبەرھەمناھێنن!

كوردواتەنی ئەمە شێوەنی ھەریسەكەیە! باشە، لەسەر بنەمای ئەو سیستەمە ڕامیارییەی، كە خودی (پكككـ) دەیكاتە ئەڵتەرناتیڤی دەسەڵاتی بنەماڵەیی (پدكـ)، ئەگەر لە سبەینێدا، بە قەزاوقەدەر ھەلێكی ئاوا بۆ (پكككـ) ھەڵبكەوێت، كە ھێزی سەرەكی یا ھێزێكی وەك (پدكـ) بێت، ئایا ڕازی دەبێت نەیارەكانی لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتیدا دروشمی “بروخێ پكككـ” بەرزبكەنەوە یا ھەوڵی لاوازكردنی بدەن؟

من بۆ خۆم، گومانم ھەیە، كە پەڕجووی ئاوا ڕووبدات، چونكە مێژووی چەند سەد ساڵەی پارتایەتی ئەوەی نیشانداوە، كە پارتایەتی واتە ئامراز و تۆڕی ڕاوكردنی تاكە ناڕازییەكان بە دێوجامە و دروشمی بریقەدار و بەرنامەی ڕازاوەی ناوەڕۆك خاڵی. ئیدی ئەو پارت لە ھەر قوماشێك و  ھەڵگری ھەر ماسكێك بێت؛ نەتەوەیی، ئایینی، چەپ، نیشتمانی یا دێمۆكراسی و سكیولار!

… پارتی‌و مەسعود بارزانی نەخشەمەندانە کاریان کردووە بۆ پەرەدان‌و داسەپاندنی کەشوهەوای کۆنەپەرستی بەسەر کۆمەڵگای کوردستاندا، یاسای فرەژنیان پەسەندکردووە‌و هەوڵیان دا یاسای پاراستنی پیرۆزیە ئایینیەکان تێپەرێنن، … . لەماوەی سەرۆکایەتی بارزانیدا خۆپیشاندانی جەماوەری  بۆ نان‌و ئازادی‌و کەرامەتی ئینسانی خەڵتانی خوێن کرا. داهاتی کوردستان‌و نەوت لەلایەن دەسەڵاتدارانی بنەماڵەی بارزانیەوە بەتاڵان دەبرێ‌. خێزانی بارزانی لە گەورەترین دەوڵەمەندەکانی جیهانن‌و‌‌ سەدان هەزار لاوی کوردستانیش بەدەست بێکاریەوە گیرۆدەبوون‌و هەزاران خێزانیش لەخوار هێڵئ هەژاریەوە ژیان دەگوزەرێنن.. لەژێرسایەی دەسەڵاتدارێتی بارزانیدا هەزاران ژن تیرۆرکراون، دەزگای جاسوسی وولاتان لە کوردستاندا تەراتێن دەکەن، سوپای ووڵاتانی ناوچەکە بۆمبارانی هاوڵاتیانی مەدەنی کوردستان دەکەن، نانبڕین، ڕفاندن، تیرۆر لەدژی ڕوناکبیر، رۆژنامەنووس، مامۆستای زانکۆ، هونەرمەند، گۆرانی بێژ، سیاسی، چەپ و کۆمۆنیست… بەڕیوە دەچیت.

چ ڕێكەوتنێكی ڕامیاریی لە پشت ئەم یەكدیوبینین و یەكلایەنی لێكدانەوەیەوە وەستاوە؟ ئەوەی كە پارتی و سەرۆكەكەی لەو كار و بڕیارانەدا پشكی شیریان بەردەكەوێت، گومان ھەڵناگرێت، بەڵام ئایا پەسەندكەرانی ئەو بڕیارانە ھەر بە تەنیا ئەندامانی (پدك) بوون، ئەی (ینكـ)یەكان چی و چی كارەبوون ؟

ئەگەر پاشڕەوانی (نەوشیروان موستەفا)ی پۆست-جەلالی وەھا پەرەگرافێكیان دابڕشتایە، ھیچ جێگەی لۆمە نەدەبوون، چونكە نە پاگەندەی كۆمونیستبوون دەكەن و نە كەسیشیان بەناوی ئەركی كۆمونیستەوە بەكوشتداوە ! من تێناگەم و نازانم، ئەندامان و لایەنگرانی (پكككـ) چۆن ئاوا بێدەنگ لە پشت ڕاگەیاندن و ھەڵوێستی “بانێك و دوو ھەوا”ی پارتەكەیان و ڕابەرەكانیان دەوەستن و ھیچ پرسیار و سەرنجێكیان لەلا دروستنابێت؟

ئاخۆ پاداشتی وەھا ڕێكەوتنێكی ڕامیاریی چەند بێت، كە ئاوای لە نووسەرانی ئەو دێڕانە كردووە، وەك كەرتە پارتەكانی (حشع و حسك و زەحمەتكێشان و ئیسلامییەكان)ی سەردەمی شەڕی نێوخۆ، تەنیا كۆنەپەرستی و تیرۆر و سەركوت و سیخوڕیی و نانبڕین و تاڵانی لایەنێك ببینن، وەك ئەوەی لایەنەكەی دیكەی ڕێكەوتنی ستراتیجی نوێنەرانی بۆرجوازی كورد لەسەر مەریخ فەرمانڕەوابووبێت؟ یا قسەكەرانی (حكككـ) ڕەشەبای ڕاگەیاندنی پۆست-جەلالییەكان [نەوشیروانییەكان] ڕاپێچیكردوون؟

بەڕاستی بەدبەختییە، كاتێك مرۆڤ ببێتە كۆیلەی حەزە دەسەڵاتخوازییەكانی، چونكە تووشی ھەموو سازش و رێكەوتنێكی ڕامیاریی دەكات. لایەنگرانی ڕەوتی (كـ.كـ) كاتێك كە (ینكـ) شاربەدەری كردن، ھەروەك ئێستا لەبەرامبەر سەركوتگەرییەكانی (پدكـ)دا چاوپۆشیاندەكرد، ھەر ئەوەش بوو، كە پەروەندەی تیرۆری ھاوڕێیان (نەزیر عومەر و شاپوور و قابیل)ی تا ڕێكەوتنەوەیان لەتەك (ینكـ)دا پێداخستن و ئەم ڕۆژانە، پاش ١٥ ساڵ ھاوڕێیانی تیرۆركراویان بیركەوتووەتەوە!

ئەگەر ئەوە کارنامەی بارزانی بێت، ئایا شایستەی ئەوەیە کە جارێکی دیکە ببێتەوە بە سەرۆکی هەرێم‌و باڵاترین پۆستی سیاسی‌و ئیداری کوردستانی بدرێتەدەست..

بە بۆچوونی من ھیچ كەس شایستەی سەرۆكایەتی ھیچ كەسی دیكە نییە، چونكە كەسی ئازادیخواز، پێویستی بە سەرۆك (شوانە) نییە! ئایا لە ڕوانگەی “پارتی پێشڕەو”ەوە كەسی دیكە ھەیە، كە شایستەی ئەوەبێت كۆمەڵگەی بۆ بكاتە مێگەل و چارەنووسی بداتە دەست شوانەیی ئەو؟

ئەم دێڕانە، ئەو دیو دێوجامەكەی سۆشیالیزمی (حكككـ) دەخەنەڕوو، كە ھیچ گرفتێكی لە بوونی شوانە ڕامیاریی و باڵا و پایینی ڕێكخستن و بەڕێوەبەرایەتی قوچكەیی كۆمەڵگە نییە، تەنیا گرفتی دەموچاوی ئەم و ئەو و تەنیا خەمی پابەندبوونی شوانە ڕامیارییەكانە بۆ یاسا بۆرجوازییەكان!

ئایا یەکێك لە خواستەکانی خەڵکی کوردستان‌ بەهەمان شێوەی جەماوەری ڕاپەریوی ناوچەکە لەدژی دەسەڵاتی سەرکوتگەری بۆرژوایی، کۆتاییهاتن بە دەسەڵاتی بنەماڵەیی‌و گواستنەوەی دەسەڵات نەبوو لەباوکەوە بۆنەوەکانی!؟

گرفتی ” ڕابەرانی پارتی پێشڕەو” ھەر ئەوە نییە، كە سەرەتا و كۆتایی دەستەواژەكانیان لەتەك یەكدیدا ناكۆك دەوەستەوە، بەڵكو دەستەپاچەییە لە خاڵبەندی و جیاكردنەوەی جۆری ڕستەكان و شوێن و بە دوای یەكداھاتنی نیشانەكانی كۆتایی ڕستەیە و داڕشتن و چۆنیەتی لێكدانەوەی نیوەڕستەكانیشە. بڕواناكەم زمان ھەبێت، كە لە كۆتایی ڕستەكانیدا نیشانەی سەرنجڕاكێشان و ھەواڵدان لە پێش نیشانەی پرسیارەوە دابنرێت، ھیوادارم ئەگەر خوێنەر زمانێك شكدەبەن، وەك زانیارییەكی ڕێزمانی لەتەك مندا بەشی بكەن، زۆر سوپاسگوزاردەبم!

بەڵێ، منیش دەڵێم، بەلایەنی كەمەوە یەكێك لە ئاواتەكانی خەڵكی ڕاپەڕێوی كوردستان ئەوەبوو، كە كۆتایی بە ھەموو یاسا و ڕامیارییەكانی سەردەمی فەرمانڕەوایی ڕژێمی بەعس بێت، بەڵام تا كاتێك كە تاكەكانی كۆمەڵگە مل بە شوانەیی ئەم و ئەو بدەن و كۆمونیستەكانی لەجیاتی ڕەتكردنەوەی سەرۆكایەتی، گلەیی لە چۆنیەتی سەرۆكایەتی بكەن و خوازیاری شوانەی باشن بۆ كۆمەڵگە، ئایا ئیدی ئاواتێكی ئاوا نابێتە خەونێكی زۆر دوور؟!

ئایا ئەوە بەس نیە بۆئەوەی بارزانی بۆی نەبێت کە جارێکی دیکە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم کاندید بکاتەوە!؟

من دەڵێم نەخێر، ئەگەر ئێوە لە بەسبوونی كەڵەگاییەوە قسەدەكەن و بەرەنگاربببنەوە، چونكە وەك پێشتر وتم، ئەگەر “پێشڕەوی” كۆمەڵگە ئێوەبن و ئێوەش بەو جۆرە، لەبری ڕەتكردنەوەی سەرۆكایەتی، كە كۆنەپەرستانەترین دیاردە و پاشماوەی كۆمەڵگەی خیڵەكییە، خەریكی وردەگرییبن ! باشە ئەگەر مەسعود بارزانی ئەو وردەگیرییانەی ئێوە نەگیرتایەتەوە، كەواتە بەپێی ئەو پێوەرەی پێوە مافی ئەوەی دەبوو، ھەموو تەمەنی سەرۆكتان بێت ؟

ھەڵبەتە گرفت یا سەرچاوەی وەھا وردەگیری و خولانەوەیەك لە بازنەی گلەیی و گازەندەی كاتی و ڕواڵەتییدا، لە ھزری چەپ بەگشتی و ڕەوتی (كـ.كـ)دا، زۆر لەوە قوڵتر و ڕیشەییترە، بۆ نموونە چەپ، بێكاری و ھەژاری و بێسەرپەنایی و جەنگ دەكاتە بەڵگە و بیانووی سەرەكی ڕەتكردنەوەی سیستەمی نادادوەرانەی سەرمایەداری، نەك بوونی سەروەریی چینایەتی، كە ھەموو ئەو بیانووانەی سەرەوە، دیاردە و دەردراو و بەرھەمی ئەون! وەھا ئەنجامگیرییەك بەھۆی نەبوونی دەرك و ئەزموونی دەستەبژێری ئەو ڕەوتانەوە نییە، ھەرچەندە پابەندبوون و شوێنكەوتوویی بەشی پاشڕەو و خوارەوەی (ئەندامانی) پارتەكانی ئەو ڕەوتانە لە كەمدەركی و گیرۆدەبوونیاندایە، بەڵكو بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە وەھا بۆچوون و ئەڵتەرناتیڤێكیان ھەیە، ئەگەر یەكسانی ئابووریی ھەبێت، ئەگەر پارت و گروپەكەی ئەوان سەروەربێت، ئیدی كۆتایی بە سەركوت و نایەكسانی و نادادوەریی دێت! ئەمە ئەو زەلكاوەیە، كە بە درێژایی مێژوو و بەتایبەت چەند سەدەی ڕابوردوودا تاكی ناڕازی تێدەكەوێت و ئیدی دەرچوونی لە خۆشباوەڕیی بە سەروەریی سەرۆكی باش و میرایەتی باش و پارتی باش و ڕابەری باش و …تد بۆی ئاسان نییە و بەردەوام لەم پارتەوە بۆ ئە پارت، لە دەنگدان بەم لیست بۆ دەنگدان بەو لیست، پاشڕەوی ئەم كەس بۆ پاشڕەوی ئەو كەس بازدەدات و دەستەمۆ و دۆشداماو و متمانەبەخۆنەبوو، لە چاوەڕوانیی فریادڕەسدا دەمێنێتەوە. ئەمە ئەو زەلكاوەیە، كە بەھۆی ڕامیاریی و سیستەمی ڕامیاریی و پارتایەتی، ساڵ بە ساڵ و  مانگ بە مانگ و ڕۆژ بە ڕۆژ ، لە ھۆشی تاكی خۆشباوەڕدا خەستردەكرێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە بارزانی دوو دەورەی سەرۆکایەتی تەواو کردوەو بەپێی یاساکانی خۆشیان بۆی نیە بۆ جاری سێهەم خۆی کاندید بکاتەوە.  ……. مه‌سعود بارزانی به ‌هیچ جۆرێک بۆی نیە خۆی کاندیدکاتەوەو  نابێ ڕێگای خۆکاندید کردنه‌وه‌ی پێبدرێ. ته‌نانه‌ت به‌پێوانه‌ی خودی یاسا و ڕێسا و ده‌ستورێکه‌وه‌ که‌پارتی یه‌ک لایه‌نه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا به‌ڕیوه‌ی ده‌بات ئه‌و مافه‌ی له ‌بارزانی سه‌ندۆته‌وه‌و نابێ ڕیگای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نێو ‌بازنه‌ی سه‌رۆکایه‌تی، به‌هیچ پاساوێک پی بدرێ.

ئیدی بۆ منی خوێنەر، دەربڕینی ملكەچانە و پابەندانەی ئەم سۆشیالیستخوازانەی “ئاخرزەمان”، ھیچ بوار بۆ گومان لە چینەكردنی ئەم گروپە لە بۆشاییە یاساییەكانی سەروەریی چینایەتییدا ناھێڵێتەوە. ئەی ئەگەر یاسا چینایەتییەكەی ھەرێمی كوردستان ئاوا بووایە، كە سەرۆكایەتی ھەریێم ماوەی خولەكەی دیاریكراونەبووایە، نووسەرانی ئەم بەیاننامە، چ پەیامێكیان بۆ كۆمەڵگە دەبوو؟

باشە ئەگەر خودی یاساییەك، كە پارتی یەك لایەنە لە ھەرێمی كوردستندا دەیسەپێنێت، ئەو مافەی لە مەسعود بارزانی سەندبێتەوە، كە لە دوو خول زیاتر خۆی كاندید بكاتەوە، ئەدی چۆن دەتوانین بڕوا بە پارادۆكسی نێوان دێڕەكانی ئەم بەیاننامەیە بكەین، كە لەلایەكی دیكەوە دەلێت ” هه‌وڵه‌کانیپارتی‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی‌و پێداگریان بۆ دانانه‌وه‌ی مه‌سعود با‌رزانیله‌سه‌ر کورسی سه‌رۆکایه‌تی، جگه ‌له‌وه‌ی کە سروشتی سیاسه‌تیپاوانخوازی‌و ڕاگرتنی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی  ئیستای کوردستانله‌ده‌ستی بنه‌ماله‌ی بارزانیدا، ئاشکراده‌کات، هاوکات تاکتیکێکه‌ بۆپاراستن‌و درێژه‌دان به سیاسەت‌و ‌ستراتیژێک که‌ پارتیهو سه‌رۆکه‌که‌یله‌ماوه‌ی 8 ساڵی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌یدا به‌سه‌ر کوردستاندا سەپاندوویانەوبه‌ڕێوه‌یان بردووه‌. ” ؟!

ئەوەی لە ساڵی ١٩٦١وە لە ھەرێمی كوردستاندا ژیابێت، ئەوە دەزانێت، كە ھیچ كات (پدك) و  ئەندام و لایەنگرەكانی خاوەنی بۆچوون و بیركردنەوەی جیاواز و ناكۆك بە بۆچوون و بیركردنەوەی ڕابەران و سەركردایەتییان نەبوون، چونكە ئەندامانیان لە بنی بنەوە تا دەگاتە كۆمیتەی ناوەندی ئەو پارتە، كۆیلەیەكی دڵسۆزی سەركرادیەتی و بنەماڵە و ڕابەری ئەو پارتەن. ئیدی لە وەھا كەتوارێكدا ئاوەزی كەسێك، كە لۆجیك بنەمای بیركردنەوەی بێت، بواری ڕیزكردنی وەھا پووچگوتن و پووچڕیزكردنێكی پێنادات، كە بڕوا بە خۆی بھێنێت، كە دانەرانی یاسا و دەستوورەكانی نێو (پدكـ) و میرایەتییەكەی، كەسانی دەرەوەی بنەماڵە بن و كاتێك كە ئەوە باری كەتواریی شتەكان بێت، ئیدی چۆن سەركردایەتی پارتی كە ئەندامانی بنەماڵەن، دژی بەرژەوەندی و خواست و سەروەریی خۆیان یاسا و دەستوور دەنووسنەوە و بەسەر خەڵكی ژێردەستی خۆیاندا دەیسەپێنن؟!

ئایا ئەمە پارادۆكسی نالۆجیكی بیركردنەوە و بوونە بەشێك لە بەرەی ھەڵای ڕەوایەتیدان بە پۆستی سەرۆكایەتی، بە بەرزكردنەوەی داخوازیی پاپەندبوون بە یاسای سەرۆكایەتی و  ھەڵبژاردنی سەرۆكێكی دیكە نیییە؟ ئەگەر نا، چی بووەتە ئافەرێنەری ئەو پارادۆكسەی كە مەگەر خودی نووسەرانی بەیاننامەكە سەری لێ دەربكەن!

خه‌ڵکی کڕیکارو زه‌حمه‌تکێشی کوردستان، لاوان‌و ژنان‌و ئازادیخوازان، که‌ به‌درێژایی 8 ساڵی رابردوو، به‌شیوازی جۆراوجۆر ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوەرییان به‌دژی دەسەڵاتی بنەماڵەیی‌و پارتی‌و سیاسه‌ته‌کانی به‌ئاستی جیاواز له‌خۆ نیشانداوه‌،

پێش ئەوەی لەسەر ناوەڕۆكی پەیامی ئەو دەربڕینە پرسیار ئاراستەی نووسەرانی بكەم، حەزدەكەم بەگشتی لە دروشمدەرەكانی چەپ بەگشتی بپرسم؛ ئایا كەسانی [نەك خەڵكی] كرێكار و زەحمەتكێش، لاو و ژن و ئازادیخواز نین یا بە جۆرێكی دیكە، لاوان و ژنان و ئازادیخوازان، كەسانی كرێكار و زەحمەتكێش نین و تیایاندا نییە؟ ئەدی ئەو جیاكردنەوە و ڕیزكردنە بۆ چییە و چی دەگەیێنێت ؟

ئەی ئەو “كرێكار و زەحمەتكێش و لاو و ژن و ئازادیخوازان”ەی، كە لە ھەشت ساڵی ڕابوردوودا دژی دەسەڵاتی بنەماڵەیی تاڵەبانی و (ینكـ) و دژی ئۆپۆزسیۆن و ڕامیاریی و  پارتەكانی ئەنگۆ بوون، چی؟ ناڕەزایەتییەكانیانن بۆ ئێوە چی دەگەیێنن؟ ئەگەر ڕەوان، ئەی لە كوێی پاگەندەی ئێوەی سەردەمی گاڵتەجاریی ھەڵبژاردن و سووكایەتی پۆستی سەرۆكایەتیدا، دەوەستن ؟

 ” بەڵکو دەبێ هەوڵەکانی ئۆپۆزیسیۆنیش بۆ گێرانەوەی بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم لەژێرناوی هەموارکردنەوەی دەستوردا پووچەڵ بکەنەوەو هاوکات له‌پێناو ده‌ستکۆتاکردنی سه‌رتاپای ده‌سه‌ڵاتی بنەماڵەو کارکرده‌ سیاسیه‌کانی پارتی، له‌سه‌ر ژیانی ئێستاو داهاتویان بێنه‌ مه‌یدانه‌وه‌.

باشە لەو بارەوە، جیاوازیی ئۆپۆزسیۆنی پارلەمانی و “پارتی پێشڕەو” لە چیدایە، لە كاتێكدا كە ھەر دوو لاتان لەسەر ڕەوایەتی بوون و مانەوەی پۆستی سەرۆكایەتی كۆكن، لە كاتێكدا كە پێداگری لەسەر پاراستنی یاسای سەروەریی بۆرجوازی دەكەن، لە كاتێكدا ھەر دوو لاتان خۆشباوەڕیی بە پەرجووی سەروەری باش و گۆڕینی ئەم سەرۆك بەو سەرۆك، پەخشدەكەنەوە ؟

خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان به‌ خه‌باتی هوشیارانه‌و یه‌کگرتووی خۆیان‌و به‌کۆبوونه‌وه‌ له‌ده‌وری شیعاری “مه‌سعود با‌رزانی، بۆی نیە خۆی کاندیدکاتەوە‌” و “نا بۆ دەسەڵاتی بنەماڵە” ده‌توانن هه‌نگاوێکی گه‌وره‌ بە ئاقاری پێكهێنانی ئالوگۆڕێکی ڕیشه‌یی له‌سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی کوردو حزبه‌کانیدا هەڵبێننەوە. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌م خه‌باته‌دا ڕاده‌وه‌ستێ.  “

پێش ھەموو شت، گەورەیی و ڕیشەییبوونی ئەو ھەنگاوە لە چیدایە، كە ئامانجی گۆڕینی ئەم شوانەی ڕامیار بەو شوانەی ڕامیار بێت و خۆشباوەڕیی بە ھەڵكەوتن و لەدایكبوونی سەرۆكی باش لە لای تاكی ناھوشیار و خۆشباوەڕ دروستبكات؟! ئەی مەگەر بڕیارنەبوو ڕەوتی (كـ.كـ.ـ) و (پكككـ) سیستەم و دەسەڵاتی بۆرجوازی كورد لەنێوبەرێت و پارتەكانی پوچەڵبكاتەوە؟ ئیدی چ پێویست بە بانگەوازكردن بۆ ڕیفۆرم “ پێكهێنانی ئالوگۆڕێکی ڕیشه‌یی له‌سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی کوردو حزبه‌کانیدا ” دەكات؟! لە كاتێكدا كە بڕیار بێت سیستەم و دەسەڵاتی بۆرجوازی كورد واتە سەروەریی چینایەتی وێڕای ئەو ” ئالوگۆڕێکی ڕیشه‌یی“یەی كە (پكككـ) مژدەی دەدات، ھەر سەروەر بمێننەوە، ئیدی ڕیشەییبوونی ئەو ئاڵوگۆڕە لەچیدایە و “پارتی پێشڕەو” چ چاوەڕوانییەكی لەو ئاڵوگۆڕانە ھەیە؟ ئایا بێجگە لە ڕیفۆرمی ئەو سیستەم و دەسەڵات و پارتانە بە مەبەستی درێژكردنەوەی خۆشباوەڕیی تاكی ناڕازی، بە ئامانجی پاراستنی سیستەمی سەروەریی چینایەتی، كە حەز و ئاواتی ڕابەڕابی “پارتی پێشڕەو”یشە وەك (پدك) و ڕابەرەكانی، چی دیكە دەگەیێنێت، كە “پارتی پێشڕەو” ئاوا مژدەی بەسەر  ” خه‌ڵکی کڕیکارو زه‌حمه‌تکێشی کوردستان، لاوان‌و ژنان‌و ئازادیخوازان،“دا دەبەخشێتەوە ؟

خوێنەری ھێژا، من وەك خوێنەرێكی بەسەرنج و ڕەخنەگر، ئاوا لە ئامانجی ڕابەرانی ” پارتی پێشڕەو” تێدەگەم، كە بەتەمان لە ئاوی لخن و لێڵدا ڕاوە ئەندام بكەن. ئەوان دەخوازن بە چاوپۆشی لە سەركوت و نایەكسانی و نادادوەریی ھاوپەیمانێكی سترارتیجی (پدكـ) لە نوێنەرایەتی بۆرجوازی كورددا، سۆز و دژایەتی ناھۆشیارانەی تاكی فریوخواردی لایەك بەرامبەر لایەكی دیكە، بقۆزێتەوە و سەرمایەگوزاریی ڕامیاریی لەسەر بكەن. بە بۆچوونی من و ناسینی من، دەكرێت ئەمە ھەم بە ئەزموونگیریی لە ڕامیارییە چەپەڵەكانی لیستی نەوشیروانییەكان و ھەم بە ڕێكەوتنی ستراتیژی لەتەك باڵەكەی دیكەی دەسەڵات، لێكبدرێتەوە!

ئەوەی وەڵام و پاساوی قسەكەران و ڕابەرانی “پارتی پێشڕەو” بۆ ئەم پرسیار و سەرنجانە، چییە، ھیج لەوە ناگۆڕێت، كە ھەڵوێستگیرییەكی شەرمنۆكانەی دەسەڵاتخوازییە و توانای بڕینی سنوورەكانی ئاوەزی سەروەریی و پاساوەكانی ڕەوایەتی سیستەمی چینایەتی نییە و ھەمان خۆشباوەڕیی لەلای تاكی ناڕازی كەم ھوشیار دروستدەكات، كە نۆ ساڵە خاوەنی كۆمپانیای وشە و قسەكەرانی لیستی پۆست جەلالییەكان (نەوشیروانی)یەكان كاری لەسەر دەكەن و سەرمایەگوزاری لەسەردەكەن. خۆ ئەگەر ڕابەرانی ” پارتی پێشڕەو” لەو بڕوایەدان، بەم پووچگەراییە، جەماوەریی دەبنەوە، بە بۆچوونی من پێویستە خۆزگە بە سەردەمی ناجەماوەریی و تەریككەوتەییان بخوازن، ھەر چۆنێك بوو، درشمەكانیان زەرق و بریقێكی لای ئەندامانی ملكەچ و گوێڕایەڵیان دروستدەكرد، بەڵام بە ھەڵدانەوەی ئەم زەلكاوەی كە ئێستا تێیكەوتوون، بۆگەنییان لە ھەلپەرستیی ڕامیارییدا، تەنانەت ئەو ئەندامە دەستەمۆیانەشیان كە تا ئێستا ماونەتەوە، وڕوكاسدەكات!

بەبۆچوونی من، چ ئێستا و چ بیست و دوو ساڵ لەمەربەر، تەنیا دروشم و بۆچوونێك، كە دەیتوانی و دەتوانێت ڕادیكاڵ (ڕیشەیی) بێت، دژایەتی پۆستی سەرۆكایەتیی (شوانەیی ڕامیاریی) و بەئاگاھێنانەوەی تاكی ناڕازی كەم ھوشیاری كوردە، لەوەی كە ئەو دیو واتای بوونی سەرۆك و پۆستی سەرۆكایەتی، دەكاتە مێگەلبوونی تاكەكانی كۆمەڵگە و تەنیا وەھا مێگەلییەك، دەتوانێت شوانەیی ڕامیارێك، بكاتە پێداویستی كۆمەڵگە!

كەواتە وەڵامدانەوە بە وەھا پرس و پرسیارێك، دەمانخاتە دووڕییانی ڕەتكردنەوەی ڕێكخستن و پێكھاتەی قوچكەیی، كە خێڵ وەك قۆناخ و نموونەی ھەرە سەرەتاییەتی و سەرۆك بەرزترین لۆتكەی دەسەڵات و سەروەرییەتی یا ملدان و پاراستنی پاشماوەی خێڵایەتی و ڕیفۆرمی میكانیزمەكانی مانەوە و چۆنەیەتی خۆپاراستنی، كە لەم پەروەندەی بەردەستماندا، چەند ساڵ جار كردنی خولی ھەڵبژاردنەوەی ئەو سەرۆكایەتییەیە!

ناكرێت، تۆ دژی خێڵایەتی بیت و كەچی پەیوەندی و ڕێكخستن و ڕێساكانی خێلایەتی ڕەتنەكەیتەوە. سەرۆكایەتی یەكێكە لە تایبەتمەندییە ھەرە دیار و تایبەتەكانی خێڵایەتی، ئیدی چ سەرۆكی دەستەبژێڕ و سەرۆكی پارت بێت یا سەرۆكی پارلەمان و سەرۆكی میرایەتی و دەوڵەت بێت. ڕیفۆرمكردن یا پەیڕەوكردنی ڕێساكانی خێڵایەتی، بەو جۆرەی كە “پارتی پێشڕەو” لە مەسعود بارزانی دەخوازێت، ناكاتە ئاڵوگۊڕی ڕیشەیی! چونكە ئاڵوگۆڕی ڕێشەیی واتە گۆڕانی پێكھاتە و دیاردەیەك، واتە تێداچوونی، واتە دابڕان لە سەرەتاكەی، لەم پەروەرندەدا واتە نەمانی پۆستی سەرۆكایەتی!

لەبەرئەوە، ھەڵبژاردنی ڕێگەی ڕیفۆرم و پێداگرتن لەسەر یاساكانی سەرۆكایەتی، كۆنەپەرسترین بۆچوون و بیركردنەوەیە و بێجگە لە سووڕانەوە لە بازنەی ڕاگرتن و پاراستنی پەیوەندی و ڕێكخستنی خێڵەكییانەی كۆمەڵگە، ھیچی دیكە بەرھەمناھێنێت، پێویستە “پارتی پێشڕەو” خۆی یەكلایی بكاتەوە و وەڵام ڕاستگۆیانە بە داخوازی و خەونی سۆشیالیستانەی ئەندامە خۆشباوەڕەكانی بداتەوە. ھەروەھا كاتی ئەوە ھاتووە، ئەندامانی “پارتی پێشڕەو”، كە بە خەیاڵی خۆیان، لەو پارتەدا خەبات بۆ ھێنانەدی كۆمەڵگەی سۆشیالیستی دەكەن، لە دووی وەڵامی ئەم پرسیارانە بن؛ شۆڕشی سۆشیالیستی، شۆڕشێكی كۆمەڵایەتییە یا بەشداری ھەڵبژاردنی پارلەمانی و پیلانی ڕامیاریی؟ شۆڕشی كۆمەڵایەتی، ڕەتكردنەوەی سەروەریی چینایەتییە بە لەنێوبردنی خاوەندارێتی تایبەت و كاریكرێگرتە، یا دەوڵەتییكردنەوەی ڕێكخستنی ئابووری و بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگە و دیكتەكردنی لەلایەن “پارتی پێشڕەو”ەوە ؟

خوێنەری ھێژا، بۆ خوێندنەوەی بەیاننامەكەی (پكككـ) لەمەڕ پرسی سەرۆكایەتی، تكایە كرتە لەسەر ئەم لینكە بكەن :

http://www.hawpshti.com/ku/news/4398.html

Ey kê serokî çep û rast bêt?

Ey kê serokî çep û rast bêt?

Hejên

13î cunî 2013

Em rojane heray û garegarî opozsyon leser xokandîdkirdnewey (mes’ud barzanî), weha take xoşbawerr û nahuşyarekanî komellgey be xoyewe xerîkkirduwe; pirse serekîyekan, ke retkirdnewey serokayetî û baykotî dengdan [hellbjardinî xrape le xraptir], lebîrkrawn. Xallî nêwkoyî hemû partekan û ramyaran û destebjêran lew hera û jawe jawe ramyarîyey mîdyakanda, narrazîynebûnî hemuwan (part û grupe desellatixwazekane)e leser bûnî kesêk le serûy komellge û takekanewe benawî serok û nadjibûnî hemuwane be sîstemî xrap le xraptir, ke be watayekî dîke dekate; kodengî hemuwan leser pêwîstibûnî şwaneyek bo mîgelî xoşbawerr û milkeç û rewayetîdan be sîstem û serwerîy kemayetî beser zorîneda.

Ta êre asayye, leberewey ke partekan û ramyaran û destebjêran bexoyan heman xewn debînin û xwazyarî labirdnî şwaneyek û cêgirtneweyn be kesêkî xoyan ya kesêkî dîkey dost û hawbereyan, herwaş hemû hewllêkyan bedestihênanî ple û payey zyatre bo part û serokekanî xoyan le serwerîy çînayetîda, ewey asayî nîye, cuynewey bnêştî demî ewaney sereweye benawî soşyalîzm û xellkî stemdîdewe!

Wek zorêkman dezanîn û agadarîn, komunîzmî krêkarî (k.k) wek hêllêkî ramyarîy desellatixwaz lenêw bzûtnewey soşyalîstî kurdistanda le raperrînda pêdenête meydanî çalakî aşkrawe û be druşimgelîy tundî desellatixwazanewe xoy be komellge denasênêt, ke be “azadî, yeksanî, hkumetî krêkarî” destipêdekat û dwatir deykene dewlletî soşyalîstî û dwatir komarî şurayî û înca hkumetî skîwlar û emrroş wek debînîn, part û qsekeranî em rewte xwazyarî serokî başn!

Herçende le mawey sallanî raburdûda şan be şanî heray nasîwnalîstekan û qsekeranî nîolîbrall û lîstî post celalîyekan (newşîrwanîyekan), çendîn car wtar û hellwêstigîrîy rwalletîyane û bazargerimkeraneyan leser pawangerîy serokî kurdistan nîşandawe, bellam hîç kat wek êsta û wek ew rageyandney rojî 11î cunî 2013 (barzanî boy nye xoy kandîdkatewe bo serokî herêm û nabê lelayen xellkî kurdistanewe rêgay pêbdirê!  Http://www.hawpshti.com/ku/news/4398.html), destî xoyan nexistuweyerrû, leberewe, min lem serincdane rexneyyeda tenya leser dwa helluyêst, ke hellwêstî partekeye, dewestim û hewilldedem le rwangey soşyalîzmî azadîxwazewe, xwêndnewe bo helluyistekanî ew rewte bkem.

Taktîkî em rojaney rewtî komunîstî krêkarîy [krêkarîy nek krêkarî] le kurdistanda, be pêçewaney ew rojaney ke lejêr karayî raperrîn û şorrşigêrrîy cemawerda druşmî brîqedarî berizdekirdewe, wek hemû rewte ramyar û desellatixwazekanî dîkey komellgey çînayetî, qerebalxî le xo kokirdneweye be her nirxêk buwe, amancyetî. Be boçûnî min, ew taktîke sruştîtrîn û asayîtrîn û ketwarîytrîn rastî piştperdey pagendey hemû part û rewte desellatixwazekane, eme asayye, bellam bemercêk ke benawî xellkî jêrdeste û soşyalîstixwazewe nebêt !

Partî komunîstî krêkarîy kurdistan (pikkk) wek qsekerî zall û dyarî rewtî (k.k.) le herêmî kurdistanda, beyannamey hellwêstwergirtnekey bem destewajeyey xwarewe destipêdekat :

” barzanî boy nye xoy kandîdkatewe bo serokî herêm û nabê lelayen xellkî kurdistanewe rêgay pêbdirê”

Eger le layenî rêzmanîy û darriştnî em destewajeyey serewe xoman labdeyn, herçende debû awa bnûsrêt ( barzanî boy nîye, xoy bo postî serokayetî herêm kandîdbkatewe û lelayen xellkî kurdistanewe, nabêt rêgey pêbdirêt ! ), Ewa hêştake le henawî xoyda fermanêkî naketwarîy û paradoksêkî aşkray hellgirtuwe. Katêk kesêk bllêt ” barzanî boy nye xoy kandîdkatewe bo serokî herêm “, kewate le lutgey birryardanewe qsedekat û belayenîkemewe desellatî yasayî reayetîpêdan ya pênedanî heye, weha birryar û derbrrînêt, hî lêjney ballay dadwerîy û çawdêranî yasayye! Paşan em nîwedêrrey sereta letek nîwedêrekey kotayî, ke tewawgerî eme ” nabê lelayen xellkî kurdistanewe rêgay pêbdirê! ” Nakoke, çunke nîwedêrrî tewawger, le pêgey jêrdestîy û dawixwazîyeweye, nek hawtrazî ferman û çekuşhellbrrînî yasayî lêjney ballay dadî wllatêk!

Herweha bêcge lew serincaney serewe, beyangerî boçûn û birrwabûnî partî nawbrawe be rewayetî postî serokayetî, ke le rwangey azadîxwazîy û tenanet lîbrrallîy xorawawe, bêcge le şwaneyî takekesêk bo komellgey wek mêgelrragîraw, hîçî dîke nîye! Pirsyareke eweye, eger le lîbrallêkî ewrupî bpirsît; kêt pêbaşe bo postî serokayetî wllateket? Ewa destbecê wadezanêt kamêray şaraweye û galltedekeyt ya debengêkî û le xêwetî xêlekanewe hatûyt! Axo bêcge le helpersitî û hellpey desellat û ekterbûnêkî nezanane le mlimlanêy nêwan desellatdaranî prro-lîstî seruz û desellatdaranî prro-lîstî zerd, çîdîke handerî weha helluyistgîrîyekî xêllekîyane bêt ?

Eger her kesêk serewawêk le xohuşyarîy û ezmûn û ketwarbînî lemerr komellgey çînayetî û komellgey herêmî kurdistan hebêt, ewa ewe derkdekat, ke serok û serokayetî dyardey serdemî xêllayetî û pêkhatey xêlle, îdî ew seroke ekadêmîstêk bêt ya rîşsipî yekêk le xêllekanî hozî caf ya xêllekanî deştî hewlêr û barzan! Çunke serok lutkey desellate le pêkhatey quçkeyyaney xêllda, le hîç serdemêkda gorrînî em serok bew serok ya dyarîykirdin û pabendkirdnî ew poste û bestnewey mîkanîzmekanî hellbjardinî be bnema quçkeyyekanî sîstemî parlemanîyewe hîçî le krrok û xwastî xêllekîyaney bûnî serok negorrîwe! Eger mes’ud barzanî serokî pêkhatey xêllekîy sîstemî ramyarîy herêmî kurdistan û part û parlemanekey bêt ya newşîrwan û diktor kemal seyd qadir û diktor kemal mîrawdelî û serkoy partî komunîstî krêkarîy kurdistan (pikkk), aya hîç le krrokî nahawçerxane û şwaneyyaney serokayetî degۊrrêt? Eger na, boçî (pikkk) lebrî berizkirdnewey druşmî “na bo serokayetî” druşmî helperistaney “nabêt rêge be mes’ud barzanî bidrêt, xoy hellbijêrêtewe”î berizkirduwetewe? Aya helluyiste peywendî be rêkewtin û aşbûnewey (pikkk) û (înk) heye ?

“kêşmekêşî layenekanû pirsî hellbjardnewey sêbarey mes’ud barzanî, bo postî serokayetî, rewtî hellbjardnekanî dahatûy kurdistanî leberdem kollanêkî daxrawda ragirtuwe.  “

Min wek xwênerêk û aşnay druşme brîqedare rwallet agrawîyekanî rewtî komunîzmî krêkarîy (k.k), em pirsyare demhênête qse, eger ew rewte, wek le pagende ramyarîyekanîda bangeşedekat; xwazyarî komellgey soşyalîstî û naçînayetîye, edî çî le mamexemeyî bo prrosey parastînî serwerî çînayetî, bewatayekî dî, çî le kirdnewey dîwarî daxrawî berdem rewtî hellbjardnekanî dahatûy kurdistan dawe, qutarkirdnî desellatî borcwazî kurd, erkî lîstekey (newşîrwan mustefa)ye ya erkî ” partî pêşrrew” ? Eger na, çi amanc û handerêkî gumanawî le pişt ew heraye xoy şarduwetewe ?

 ” hewllekanî partîû desellatekeyû pêdagiryan bo dananewey mes’ud barzanî leser kursî serokayetî, cge lewey ke sruştî syasetî pawanixwazîû ragirtnî sîstemî desellatdarêtî  îstay kurdistan ledestî bnemaley barzanîda, aşkradekat “

Katêk xwêner em destewajane dexwênêtewe, peyamêkî şerimnokaney ramyarîy hoşman xtûkededat, ke deyewêt pêmanbllêt ramyarîy û sîsteme ramyarîyekan û partekanî dîke, çepawillgerî desellat û samanî komellge û  pawangerî azadî û serbexoyî tak nîn! Min wek xwênerêkî bederbest û serincder, lew derbrrîney sereweda, natwanim retkirdnewey pêkhatey bnemalleyî desellat û beêweberayetî komellge behend werbigrim, çunke retnekirdnewey serokayetî, ddanpêdananî narrastewxoye be pêkhatey bnemalleyî berrêweberayetî komellge. Wek pende kurdîyeke debêjêt ” goştxor nîn û goştawxorn”, axir eger kesêk ya grupêk djî pêkhênanî berrêweberayetî komellge leser bnemay bnemalleyî bêt, bixwazêt û nexwazêt, debêt djî bûnî postî serokayetî bêt û retkirdnewey serok leser astî komellge, elf û bêy xebatî bêt.

Herweha nakrêt djî bnemallegerîy bo layek bît û çawpoşî le bnemalleçyetî layekî dîke bît. Ewî agadarî mêjûy şax û şarî herdû partî serekî nasîwnalîzmî kurdibêt, ewe dezanêt, ke ew partane leser sêkuçkey pêkhatey xêllekî – bnemalleyî – xizmetkarîy bo dagîrkeran pêkhatûn û xoyanrragirtuwe. (Înk) leber xatrî “bra be’sîyekanî surî”yeyan le 1976da destyandayewe çek û (pidk’)îş wek dardestî şa û dwatir xumeynî, dayanewe şax û bûne hoy byanî wêrankirdnî zyatir le 3000 gundî sersinûrî û enfalkirdnî sedan hezar cutyar  û kîmyabarankirdnî hellebce û nawçekanî dîkeyan dayedest  rjêmî be’s. Ew dû parte le mawey temenyanda, tenya xêllayetîyan zîndûnekirduwetewe, bellku kultûrî xofroşî û berleşkirî dagîrkeryan le kurdistana kirde baw û bûne hoy drustkirdnî dujimnayetî qullî komellayetî lenêwan gund û şar û herêmekanda û lew rêgeyewe, gewretrîn xizmetyan be nexşe ramyarîy û abûrîyekanî rjêmî be’si û komarî îslamî îran û turkye û surye kird û ta êstakeş, takî kurd bacî ew ramyarîyane dedat. Hellbete ew hemuwe le xorra û le nezanîyewe nebû, bellku rêxoşkerîy bû bo çepawll û pawangerîy û djecemawerîyek, ke emrro hemû hêzîkî ramyarîy bepêy seng û sûkî hêz û bûnî komellayetî, beşêke lew çepawll û pawangerîye!

 ” parthu barzanî lemawey 8 sallî rabridûda hewllyan dawe desellatî yekhizbîû bnemalleyî beser komellgay kurdistanda dasepênin”

Kewate, eger partî birrway be pluralîzmî ramyarîy hebuwaye, henûke ” partî pêşrrewî krêkaran” gleyî le partî nedebû, herwa ke gleyî le yekêtî nemawe! Griftî takî çewsawey azadîxwaz le komellgey çînayetîyda, le takpartîybûnî sîstemî fermanrrewayîyewe destipênakat û le bûnî frepartîyda kotayînayêt. Bellku grifteke le xudî (bûnî) part û komelle û destebjêre ramyar û desellatixwazekanedaye, ke bêcge le hêzî mşexorî bêberhem, hîçî dîke nîn û hîçîş be komellge û jyanî tak pêşkeş naken wberhemnahênin!

Kurdwatenî eme şêwenî herîsekeye! Başe, leser bnemay ew sîsteme ramyarîyey, ke xudî (pikkk) deykate ellternatîvî desellatî bnemalleyî (pidk), eger le sbeynêda, be qezawqeder helêkî awa bo (pikkk) hellbkewêt, ke hêzî serekî ya hêzêkî wek (pidk) bêt, aya razî debêt neyarekanî le nawçey jêr desellatîda druşmî “bruxê pikkk” berizbkenewe ya hewllî lawazkirdnî bden?

Min bo xom, gumanim heye, ke perrcûy awa rûbdat, çunke mêjûy çend sed salley partayetî ewey nîşandawe, ke partayetî wate amraz û torrî rawkirdnî take narrazîyekan be dêwcame û druşmî brîqedar û bernamey razawey nawerrok xallî. Îdî ew part le her qumaşêk û  hellgirî her maskêk bêt; neteweyî, ayînî, çep, nîştmanî ya dêmokrasî û skîwlar!

 ” Partîû mes’ud barzanî nexşemendane karyan kirduwe bo peredanû dasepandinî keşuheway konepersitî beser komellgay kurdistanda, yasay frejnyan pesendkirduwew hewllyan da yasay parastinî pîrozye ayînyekan têperênin, … . Lemawey serokayetî barzanîda xopîşandanî cemawerî  bo nanû azadîû kerametî însanî xelltanî xwên kra. Dahatî kurdistanû newt lelayen desellatdaranî bnemalley barzanyewe betallan debrê. Xêzanî barzanî le gewretrîn dewllemendekanî cîhannû sedan hezar lawî kurdistanîş bedest bêkaryewe gîrodebûnû hezaran xêzanîş lexwar hêll hejaryewe jyan deguzerênin.. Lejêrsayey desellatdarêtî barzanîda hezaran jin tîrorkrawn, dezgay casusî wulatan le kurdistanda teratên deken, supay wullatanî nawçeke bombaranî hawllatyanî medenî kurdistan deken, nanbrrîn, rfandin, tîror ledjî runakbîr, rojnamenûs, mamostay zanko, hunermend, goranî bêj, syasî, çep û komonîst… Berrîwe deçît.”

Çi rêkewtinêkî ramyarîy le pişt em yekdîwbînîn û yeklayenî lêkdaneweyewe westawe? Ewey ke partî û serokekey lew kar û birryaraneda pişkî şîryan berdekewêt, guman hellnagrêt, bellam aya pesendkeranî ew birryarane her be tenya endamanî (pidk) bûn, ey (înk)yekan çî û çî karebûn ?

Eger paşrrewanî (newşîrwan mustefa)î post-celalî weha peregrafêkyan dabrriştaye, hîç cêgey lome nedebûn, çunke ne pagendey komunîstibûn deken û ne kesîşyan benawî erkî komunîstewe bekuştdawe ! Min tênagem û nazanim, endaman û layengranî (pikkk) çon awa bêdeng le pişt rageyandin û hellwêstî “banêk û dû hewa”î partekeyan û raberekanyan dewestin û hîç pirsyar û sernicêkyan lela drustnabêt?

Axo padaştî weha rêkewtinêkî ramyarîy çend bêt, ke away le nûseranî ew dêrrane kirduwe, wek kerte partekanî (hiş’ û hisk û zehmetkêşan û îslamîyekan)î serdemî şerrî nêwxo, tenya konepersitî û tîror û serkut û sîxurrîy û nanbrrîn û tallanî layenêk bbînin, wek ewey layenekey dîkey rêkewtinî sitratîcî nwêneranî borcwazî kurd leser merîx fermanrrewabûbêt? Ya qsekeranî (hikkk) reşebay rageyandinî post-celalîyekan [newşîrwanîyekan] rapêçîkridûn?

Berrastî bedbextîye, katêk mrov bbête koyley heze desellatixwazîyekanî, çunke tûşî hemû sazş û rêkewtinêkî ramyarîy dekat. Layengranî rewtî (k.k) katêk ke (înk) şarbederî kirdin, herwek êsta leberamber serkutgerîyekanî (pidk)da çawpoşyandekrid, her eweş bû, ke perwendey tîrorî hawrrêyan (nezîr ‘umer û şapûr û qabîl)î ta rêkewtneweyan letek (înk)da pêdaxistin û em rojane, paş 15 sall hawrrêyanî tîrorkrawyan bîrkewtuwetewe!

” eger ewe karnamey barzanî bêt, aya şayistey eweye ke carêkî dîke bbêtewe be serokî herêmû ballatrîn postî syasîû îdarî kurdistanî bidrêtedest”

Be boçûnî min hîç kes şayistey serokayetî hîç kesî dîke nîye, çunke kesî azadîxwaz, pêwîstî be serok (şwane) nîye! Aya le rwangey “partî pêşrrew”ewe kesî dîke heye, ke şayistey ewebêt komellgey bo bkate mêgel û çarenûsî bdate dest şwaneyî ew?

Em dêrrane, ew dîw dêwcamekey soşyalîzmî (hikkk) dexenerrû, ke hîç griftêkî le bûnî şwane ramyarîy û balla û payînî rêkxistin û berrêweberayetî quçkeyî komellge nîye, tenya griftî demuçawî em û ew û tenya xemî pabendibûnî şwane ramyarîyekane bo yasa borcwazîyekan!

” aya yekêk le xwastekanî xellkî kurdistan beheman şêwey cemawerî raperîwî nawçeke ledjî desellatî serkutgerî borijwayî, kotayîhatin be desellatî bnemalleyîû gwastnewey desellat nebû lebawkewe bonewekanî!?  “

Griftî ” raberanî partî pêşrrew” her ewe nîye, ke sereta û kotayî destewajekanyan letek yekdîda nakok dewestewe, bellku destepaçeyye le xallbendî û cyakirdnewey corî ristekan û şwên û be dway yekdahatnî nîşanekanî kotayî risteye û darriştin û çonyetî lêkdanewey nîwerristekanîşe. Birrwanakem zman hebêt, ke le kotayî ristekanîda nîşaney sernicrrakêşan û hewalldan le pêş nîşaney pirsyarewe dabnirêt, hîwadarm eger xwêner zmanêk şikdeben, wek zanyarîyekî rêzmanî letek minda beşî bken, zor supasguzardebim!

Bellê, mnîş dellêm, belayenî kemewe yekêk le awatekanî xellkî raperrêwî kurdistan ewebû, ke kotayî be hemû yasa û ramyarîyekanî serdemî fermanrrewayî rjêmî be’si bêt, bellam ta katêk ke takekanî komellge mil be şwaneyî em û ew bden û komunîstekanî lecyatî retkirdnewey serokayetî, gleyî le çonyetî serokayetî bken û xwazyarî şwaney başn bo komellge, aya îdî awatêkî awa nabête xewnêkî zor dûr?!

” aya ewe bes nye boewey barzanî boy nebêt ke carêkî dîke xoy bo postî serokî herêm kandîd bkatewe!?  “

Min dellêm nexêr, eger êwe le besbûnî kellegayyewe qsedeken û berengarbibbnewe, çunke wek pêştir wtim, eger “pêşrrewî” komellge êwebin û êweş bew core, lebrî retkirdnewey serokayetî, ke koneperistanetrîn dyarde û paşmawey komellgey xîllekîye, xerîkî wirdegrîybin ! Başe eger mes’ud barzanî ew wirdegîrîyaney êwe negîrtayetewe, kewate bepêy ew pêwerey pêwe mafî ewey debû, hemû temenî seroktan bêt ?

Hellbete grift ya serçawey weha wirdegîrî û xulaneweyek le bazney gleyî û gazendey katî û rwalletîyda, le hizrî çep begşitî û rewtî (k.k)da, zor lewe qulltir û rîşeyître, bo nmûne çep, bêkarî û hejarî û bêserpenayî û ceng dekate bellge û byanûy serekî retkirdnewey sîstemî nadadweraney sermayedarî, nek bûnî serwerîy çînayetî, ke hemû ew byanuwaney serewe, dyarde û derdraw û berhemî ewn! Weha encamgîrîyek behoy nebûnî derk û ezmûnî destebjêrî ew rewtanewe nîye, herçende pabendibûn û şwênkewtûîy beşî paşrrew û xwarewey (endamanî) partekanî ew rewtane le kemderkî û gîrodebûnyandaye, bellku bo ewe degerrêtewe, ke weha boçûn û ellternatîvêkyan heye, eger yeksanî abûrîy hebêt, eger part û grupekey ewan serwerbêt, îdî kotayî be serkut û nayeksanî û nadadwerîy dêt! Eme ew zelkaweye, ke be drêjayî mêjû û betaybet çend sedey raburdûda takî narrazî têdekewêt û îdî derçûnî le xoşbawerrîy be serwerîy serokî baş û mîrayetî baş û partî baş û raberî baş û …tid boy asan nîye û berdewam lem partewe bo e part, le dengdan bem lîst bo dengdan bew lîst, paşrrewî em kes bo paşrrewî ew kes bazdedat û destemo û doşdamaw û mitmanebexonebû, le çawerrwanîy firyadrresda demênêtewe. Eme ew zelkaweye, ke behoy ramyarîy û sîstemî ramyarîy û partayetî, sall be sall û  mang be mang û roj be roj , le hoşî takî xoşbawerrda xestirdekrêtewe.

”  lelayekî dîkewe barzanî dû dewrey serokayetî tewaw kirdwew bepêy yasakanî xoşyan boy nye bo carî sêhem xoy kandîd bkatewe.  ……. Mes’ud barzanî be hîç corêk boy nye xoy kandîdkatewew  nabê rêgay xokandîd kirdnewey pêbdirê. Tenanet bepêwaney xudî yasa û rêsa û desturêkewe kepartî yek layene beser xellkî kurdistanda berrîwey debat ew mafey le barzanî sendotewew nabê rîgay gerranewey bo nêw bazney serokayetî, behîç pasawêk pî bidrê.  “

Îdî bo mnî xwêner, derbrrînî milkeçane û pabendaney em soşyalîstixwazaney “axirzeman”, hîç bwar bo guman le çînekirdnî em grupe le boşayye yasayyekanî serwerîy çînayetîyda nahêllêtewe. Ey eger yasa çînayetîyekey herêmî kurdistan awa buwaye, ke serokayetî heryêm mawey xulekey dyarîkrawnebuwaye, nûseranî em beyanname, çi peyamêkyan bo komellge debû?

Başe eger xudî yasayyek, ke partî yek layene le herêmî kurdistinda deysepênêt, ew mafey le mes’ud barzanî sendibêtewe, ke le dû xul zyatir xoy kandîd bkatewe, edî çon detwanîn birrwa be paradoksî nêwan dêrrekanî em beyannameye bkeyn, ke lelayekî dîkewe delêt ” hewllekanî partîû desellatekeyû pêdagiryan bo dananewey mes’ud barzanî leser kursî serokayetî, cge lewey ke sruştî syasetî pawanixwazîû ragirtnî sîstemî desellatdarêtî  îstay kurdistan ledestî bnemaley barzanîda, aşkradekat, hawkat taktîkêke bo parastinû drêjedan be syasetû sitratîjêk ke partîhu serokekey lemawey 8 sallî serokayetyekeyda beser kurdistanda sepandûyanew berrêweyan birduwe ?!”

Ewey le sallî 1961we le herêmî kurdistanda jyabêt, ewe dezanêt, ke hîç kat (pidk) û  endam û layengrekanî xawenî boçûn û bîrkirdnewey cyawaz û nakok be boçûn û bîrkirdnewey raberan û serkirdayetîyan nebûn, çunke endamanyan le bnî bnewe ta degate komîtey nawendî ew parte, koyleyekî dillsozî serkradyetî û bnemalle û raberî ew parten. Îdî le weha ketwarêkda awezî kesêk, ke locîk bnemay bîrkirdnewey bêt, bwarî rîzkirdnî weha pûçgutin û pûçrrîzkirdnêkî pênadat, ke birrwa be xoy bhênêt, ke daneranî yasa û destûrekanî nêw (pidk) û mîrayetîyekey, kesanî derewey bnemalle bin û katêk ke ewe barî ketwarîy ştekan bêt, îdî çon serkirdayetî partî ke endamanî bnemallen, djî berjewendî û xwast û serwerîy xoyan yasa û destûr denûsnewe û beser xellkî jêrdestî xoyanda deysepênin?!

Aya eme paradoksî nalocîkî bîrkirdnewe û bûne beşêk le berey hellay rewayetîdan be postî serokayetî, be berizkirdnewey daxwazîy papendibûn be yasay serokayetî û  hellbjardinî serokêkî dîke nîyye? Eger na, çî buwete aferênerî ew paradoksey ke meger xudî nûseranî beyannameke serî lê derbken!

” xellkî krrîkaru zehmetkêşî kurdistan, lawanû jnanû azadîxwazan, ke bedrêjayî 8 sallî rabridû, beşîwazî corawcor narrezayetyan derbrrîwew bzûtneweyekî cemawerîyan bedjî desellatî bnemalleyîû partîû syasetekanî beastî cyawaz lexo nîşandawe”

Pêş ewey leser nawerrokî peyamî ew derbrrîne pirsyar arastey nûseranî bkem, hezdekem begşitî le druşimderekanî çep begşitî biprism; aya kesanî [nek xellkî] krêkar û zehmetkêş, law û jin û azadîxwaz nîn ya be corêkî dîke, lawan û jnan û azadîxwazan, kesanî krêkar û zehmetkêş nîn û tyayanda nîye? Edî ew cyakirdnewe û rîzkirdne bo çîye û çî degeyênêt ?

Ey ew “krêkar û zehmetkêş û law û jin û azadîxwazan”ey, ke le heşt sallî raburdûda djî desellatî bnemalleyî tallebanî û (înk) û djî opozsyon û ramyarîy û  partekanî engo bûn, çî? Narrezayetîyekanyanin bo êwe çî degeyênin? Eger rewan, ey le kwêy pagendey êwey serdemî galltecarîy hellbjardin û sûkayetî postî serokayetîda, dewestin ?

 ” bellku debê hewllekanî opozîsyonîş bo gêranewey barzanî bo postî serokî herêm lejêrnawî hemwarkirdnewey desturda pûçell bkenewew hawkat lepênaw destkotakirdnî sertapay desellatî bnemallew karkirde syasyekanî partî, leser jyanî êstaw dahatuyan bêne meydanewe “

Başe lew barewe, cyawazîy opozsyonî parlemanî û “partî pêşrrew” le çîdaye, le katêkda ke her dû latan leser rewayetî bûn û manewey postî serokayetî kokin, le katêkda ke pêdagrî leser parastinî yasay serwerîy borcwazî deken, le katêkda her dû latan xoşbawerrîy be percûy serwerî baş û gorrînî em serok bew serok, pexişdekenewe ?

” xellkî azadîxwazî kurdistan be xebatî huşyaranew yekgirtûy xoyanû bekobûnewe ledewrî şî’arî “mes’ud barzanî, boy nye xoy kandîdkatewe” û “na bo desellatî bnemalle” detwanin hengawêkî gewre be aqarî pêkhênanî alugorrêkî rîşeyî lesîstemî desellatî borijwazî kurdu hizbekanîda hellbênnewe. Hizbî komonîstî krêkarîy kurdistan, lerrîzî pêşewey em xebateda radewestê “

Pêş hemû şit, gewreyî û rîşeyîbûnî ew hengawe le çîdaye, ke amancî gorrînî em şwaney ramyar bew şwaney ramyar bêt û xoşbawerrîy be hellkewtin û ledaykbûnî serokî baş le lay takî nahuşyar û xoşbawerr drustibkat?! Ey meger birryarnebû rewtî (k.k.) û (pikkk) sîstem û desellatî borcwazî kurd lenêwberêt û partekanî puçellbkatewe? Îdî çi pêwîst be bangewazkirdin bo rîform ” pêkhênanî alugorrêkî rîşeyî lesîstemî desellatî borijwazî kurdu hizbekanîda ” dekat?! Le katêkda ke birryar bêt sîstem û desellatî borcwazî kurd wate serwerîy çînayetî wêrray ew ” alugorrêkî rîşeyî”yey ke (pikkk) mijdey dedat, her serwer bmênnewe, îdî rîşeyîbûnî ew allugorre leçîdaye û “partî pêşrrew” çi çawerrwanîyekî lew allugorrane heye? Aya bêcge le rîformî ew sîstem û desellat û partane be mebestî drêjkirdnewey xoşbawerrîy takî narrazî, be amancî parastinî sîstemî serwerîy çînayetî, ke hez û awatî raberrabî “partî pêşrrew”îşe wek (pidk) û raberekanî, çî dîke degeyênêt, ke “partî pêşrrew” awa mijdey beser  ” xellkî krrîkaru zehmetkêşî kurdistan, lawanû jnanû azadîxwazan,”da debexşêtewe  ?

Xwênerî hêja, min wek xwênerêkî besernic û rexnegir, awa le amancî raberanî ” partî pêşrrew” têdegem, ke beteman le awî lxin û lêllda rawe endam bken. Ewan dexwazn be çawpoşî le serkut û nayeksanî û nadadwerîy hawpeymanêkî sitrartîcî (pidk) le nwênerayetî borcwazî kurdda, soz û djayetî nahoşyaraney takî frîwixwardî layek beramber layekî dîke, bqozêtewe û sermayeguzarîy ramyarîy leser bken. Be boçûnî min û nasînî min, dekrêt eme hem be ezmûngîrîy le ramyarîye çepellekanî lîstî newşîrwanîyekan û hem be rêkewtinî sitratîjî letek ballekey dîkey desellat, lêkbidrêtewe !

Ewey wellam û pasawî qsekeran û raberanî “partî pêşrrew” bo em pirsyar û serincane, çîye, hîc lewe nagorrêt, ke hellwêstigîrîyekî şerimnokaney desellatixwazîye û twanay brrînî snûrekanî awezî serwerîy û pasawekanî rewayetî sîstemî çînayetî nîye û heman xoşbawerrîy lelay takî narrazî kem huşyar drustdekat, ke no salle xawenî kompanyay wşe û qsekeranî lîstî post celalîyekan (newşîrwanî)yekan karî leser deken û sermayeguzarî leserdeken. Xo eger raberanî ” partî pêşrrew” lew birrwayedan, bem pûçgerayye, cemawerîy debnewe, be boçûnî min pêwîste xozge be serdemî nacemawerîy û terîkkewteyyan bixwazn, her çonêk bû, drişmekanyan zerq û brîqêkî lay endamanî milkeç û gwêrrayellyan drustdekrid, bellam be helldanewey em zelkawey ke êsta têykewtûn, bogenîyan le helpersitîy ramyarîyda, tenanet ew endame destemoyaneşyan ke ta êsta mawnetewe, wrrukasdekat !

Beboçûnî min, çi êsta û çi bîst û dû sall lemerber, tenya druşm û boçûnêk, ke deytwanî û detwanêt radîkall (rîşeyî) bêt, djayetî postî serokayetîy (şwaneyî ramyarîy) û beagahênanewey takî narrazî kem huşyarî kurde, lewey ke ew dîw watay bûnî serok û postî serokayetî, dekate mêgelbûnî takekanî komellge û tenya weha mêgelîyek, detwanêt şwaneyî ramyarêk, bkate pêdawîstî komellge !

Kewate wellamdanewe be weha pris û pirsyarêk, demanxate dûrrîyanî retkirdnewey rêkxistin û pêkhatey quçkeyî, ke xêll wek qonax û nmûney here seretayyetî û serok beriztrîn lotkey desellat û serwerîyetî ya mildan û parastinî paşmawey xêllayetî û rîformî mîkanîzmekanî manewe û çoneyetî xoparastinî, ke lem perwendey berdestmanda, çend sall car kirdnî xulî hellbjardnewey ew serokayetîyeye !

Nakrêt, to djî xêllayetî bît û keçî peywendî û rêkxistin û rêsakanî xêlayetî retnekeytewe. Serokayetî yekêke le taybetmendîye here dyar û taybetekanî xêllayetî, îdî çi serokî destebjêrr û serokî part bêt ya serokî parleman û serokî mîrayetî û dewllet bêt. Rîforimkirdin ya peyrrewkirdnî rêsakanî xêllayetî, bew corey ke “partî pêşrrew” le mes’ud barzanî dexwazêt, nakate allugۊrrî rîşeyî! Çunke allugorrî rêşeyî wate gorranî pêkhate û dyardeyek, wate têdaçûnî, wate dabrran le seretakey, lem perwerindeda wate nemanî postî serokayetî !

Leberewe, hellbjardinî rêgey rîform û pêdagirtin leser yasakanî serokayetî, koneperistrîn boçûn û bîrkirdneweye û bêcge le sûrranewe le bazney ragirtin û parastinî peywendî û rêkxistinî xêllekîyaney komellge, hîçî dîke berhemnahênêt, pêwîste “partî pêşrrew” xoy yeklayî bkatewe û wellam rastgoyane be daxwazî û xewnî soşyalîstaney endame xoşbawerrekanî bdatewe. Herweha katî ewe hatuwe, endamanî “partî pêşrrew”, ke be xeyallî xoyan, lew parteda xebat bo hênanedî komellgey soşyalîstî deken, le dûy wellamî em pirsyarane bin; şorrşî soşyalîstî, şorrşêkî komellayetîye ya beşdarî hellbjardinî parlemanî û pîlanî ramyarîy? Şorrşî komellayetî, retkirdnewey serwerîy çînayetîye be lenêwbirdnî xawendarêtî taybet û karîkrêgirte, ya dewlletîykirdnewey rêkxistinî abûrî û berrêweberayetî komellge û dîktekirdnî lelayen “partî pêşrrew”ewe ?

Xwênerî hêja, bo xwêndnewey beyannamekey (pikkk) lemerr pirsî serokayetî, tkaye kirte leser em lînke bken :

http://www.hawpshti.com/ku/news/4398.html

نا بۆ دەنگدان .. نا بۆ دەسەڵاتی نوێنەرانی خودا .. نا بۆ دەوڵەت

نا بۆ دەنگدان .. نا بۆ دەسەڵاتی نوێنەرانی خودا .. نا بۆ دەوڵەت

با ڕۆژی ٢٤ی جۆزەردان (خرداد) بكەینە ڕۆژی مانگرتنی گشتی و بایكۆتی ھەڵبژاردن و دەنگنەدان

Anarchy

ھاوڕێیانی ئازادیخواز و سۆشیالیست (ئەناركیست)

ڕۆژی ٢٤ جۆزەردان (خرداد)ی ١٣٩٢ وەك ھەموو جارەكانی دیكە لە ئێرانی ژێر سایەی دەسەڵاتی قەڕەقوشیانەی (حزب اللە) و كۆماری ئیسلامیدا، دیسانەوە گاڵتەجاری ھەڵبژرادنی خراپ لە خراپتر، ھەڵبژاردنی (مەلای لیبراڵ!) لەبەرامبەر (مەلای كۆنەپارێز!)، ھەڵبژاردنی باڵی بازاری قۆرخكراوی دەوڵەتی لە بەرامبەر باڵی لایەنگری بازاری بەڕەڵا، ھەڵبژاردنی یەكێك لە چەوسێنەرانمان بۆ ماوەیەكی دیكە، ئەمە ئەو گاڵتەجارییەیە، كە لە سەرتاسەری جیھاندا لە چوارچێوەی لیبرالترین دەوڵەت و لە چوارچێوەی كۆنەپارێزترین دەوڵەتی وەك كۆماری ئیسلامی ئێراندا بەناوی مافی دەنگدان و ھەڵبژرادنی نوێنەرەوە، كە تیایاندا ئێمە چ بە فریودان یا بە زۆری چەك دەكێشنە پای سندووقەكانی بڕیاردان لەسەر ئەوەی كێ چەوسێنەر و شوانەمان بێت، كێ مافی بڕیاردانی كۆیلەتی ئێمەی ھەبێت، كێ چارەنووسی خۆمان و منداڵان و نەوەكانمان دیاریبكات، كێ مشەخۆری بەری ڕەنجی كار و بەرھەمھێانمان بێت، كێ سزادەر و كێ پاسەوانی زیندانمان بێت!

ئازادیخوازان، یەكسانیخوازان، دادپەروەرییخوازان، ئێمە ئەناركیستەكان بێجگە لەوەی كە لە ھەموو جێیەك و لە ھەموو سەردەمێكدا دژی بەشداری دەنگدان و خۆھەڵبژرادنین و بەردەوام لە ھەموو وڵاتاندا بەڕووی ھەڵبژاردنی سەروەراندا كەمپەینی دژی دەنگدان بەرپادەكەین، لێرەدا بە دیاریكراوی لەم ھەڵبژاردنە گاڵتەجارییەی كۆماری ئیسلامیی ئێراندا، لەبەر سێ ھۆ، بۆ بایكۆتكردنی و دژوەستانەوە بانگەوازتان دەكەین:

ھۆی یەكەم، لە ڕوانگەی ھزر و ئایدیای ئازادیخوازیی (ئەناركی)ەوە، سیستەمی ڕامیاریی بەگشتی و سیستەم و پێكھاتەی قوچكەیی (ھیرارشی) بە دیاریكراویی چ پاشایەتی و ئیسلامی و دیكتاتۆری و تاكپارتیی بێت یا دێمۆكراتی پارلەمانی (فرەپارتیی)، سیستەمی كۆیلەكردنی مرۆڤە و ھەموو ھەوڵ و تەقەلایەك لەسایەیدا، تەنیا بۆ كۆیلەڕاگرتنی ئێمەی ژێردەستە و بەرھەمھێنەرە، لەپێناو مسۆگەركردنی خاوەندارێتی تایبەت و قازانجی كەمینەیەكی سەریەدار و زەمیندار و دەستەبژێری ڕامیار!

ھەر لەبەرئەوە ھەڵبژرادن و دەنگدان  لە سیستەمێكدا كە لەسەر بنەمای سەروو و خوار، سەروەر و ژێردەست، دارا و نەدار، بەرھەمھێنەر و مشەخۆر، فەرماندەر و فەرمانبەر دامەزرابێت، بێجگە لە مافی ھەڵبژاردنی چەند مشەخۆرێك وەك نوێنەر و چەوسێنەرێك وەك سەرۆك و شوانە، ھیچ بڕیاردان و مافێكی سەرەتایی بۆ ئازادانە ژیان و خۆبەڕێوەبردن نەھێشتووەتەوە. لەبەرئەوە، ئێمەی ژێردەستە لەجیاتی خۆشباوەڕیی و چاوەڕوانی ئەوەی كە دەسەڵاتخواز و چەوسێنەرێكی بەبەزەیی و بەویژدان پەیداببێت و ئازادی و مافمان بۆ بگێرێتەوە، پێویستە خۆمان بە پشتبەستن بە ویست (ئیرادە) و یەكگرتوویی ھێز و توانای خۆمان، لە شوێنی ژیان كار و خوێندن و فەرماندا، ڕێكخراوە سەربەخۆكانی خۆمان، گروپە خۆجێییەكانی خۆمان لەسەر بنەمای كۆبوونەوەی گشتی و بڕیاردانی بە كۆمەڵ و جێبەجێكردنی گشتی، ڕێكخستن و پایەكانی دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ [كە ھەزاران ساڵ پێش ئێستا لە گوند و شار و كۆمەڵگە ئازادە بێدەوڵەتەكاندا پەیڕەوی لێكراوە و ژیانی ئازادانەی لەسەر ڕێكخراوە] پێكبھێنین و كۆمەڵگە بۆ شۆڕشی كۆمەلایەتی ھەڵخڕێنین و ھەر ئێستا دوور لە دەستتێوەردانی گروپ و كەسە ڕامیارەكان، ھەرەوەزییە ئابووریی و كۆمەڵایەتییەكانمان لە كێڵگە و كارخانە و گەرەكەكان و گوندەكاندا پێكبھێنین و كاروبار و  شێوەی ژیان و بەرھەمھێنانی كۆمەڵگەكانمان سەربەخۆ لەلایەن خۆبەڕێوەبەرایەتییەكانی خۆمانەوە بەڕێوەببرێن و دەستی دەوڵەتی ئیسلامی و پارتە ڕامیارە بەرھەڵستكارەكایش لە تێكدانی ژیان و ئاساییش و دروستكردنی دوژمنایەتی نەتەوەیی و ئایینی و ڕەگەزیی و نەژادیی و خێڵەكیی، كۆتابكەین.

ھۆی دووەم، كوردستان وەك كۆمەڵگەیەكی داگیركراو لەلایەن لەشكری كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بەدرێژایی تەمەنی نەگریسی كۆماری ئیسلامی ئێران، ھەر باڵ و كەسێك لە مەلاكان ھاتبنە سەر تەختی دەسەڵات، لەوانی پێش خۆیان خراپتر و توندوتیژتر سەركوتی بزاڤی ڕزگاریخوازیی كوردستان [مەبەست لە بزاڤی ڕزگاریخوازانەی خەڵكە بۆ كۆتاییھێنان بە ستەمی نەتەوەیی و داگیركاریی، نەك ھەوڵی ناسیونالیستانەی پارت و ھێزە چەكدارە دەسەڵاتخوازەكان] و بزووتنەوە جەماوەریی و كرێكارییەكانی ئەم ھەرێمەیان كردووە و كارە ناتەواوەكانی ئەوانی پێشووتریان تەواوكردووە و زیاتر و زیاتر ڕۆڵەی ئازادیخوازی خەڵكی كرێكار و زەحمەتكێشی كوردستانیان زیندانیكردووە و لەسێدارەداوە و شوێپێی خۆیان لە كوردستاندا بە چنگی خوێناوییان جێگیرتر كردووە و بەرژەوەندی بەكرێگیراوانی خۆیان پاراستووە و بە كوشتن و ڕاوەدوونان، ڕووبەڕووی ھەموو بزووتنەوەیەك و داخوازییەكمان بووەتەوە. لەبەرئەمە، ئەگەر ھۆكاری یەكەم، بۆ بەشدارینەكردن و ڕەتكردنەوەی دەنگدان، نەتوانێت بڕواپێھێنەرمان بێت، ئەوا ئەم ھۆكارە، دەتوانێت ھاندەرێك بێت بۆ بایكۆتی دەنگدان و ڕسواكردنی ڕژێمی ئیسلامی داگیركەر و بكوژی ڕۆڵەكانمان!

ھۆی سێیەم، ئەگەر لەژێر كارایی میدیای سەر بە دەوڵەتانی خۆراوا و پارتە ڕامیارە پان ئێرانییەكاندا بەو سەرەنجامە گەیشتوون، كە لێپرسراوێك، مەلایەك، بالێك لە دەسەڵات و لەنێو دەسەڵاتدا خەریكە بە قازانجی كردنەوەی كەشی سەركوتگەری كۆماری ئیسلامی ئێران، دژی ولایەتی فەقێ و  ئەحمەدی نەژاد، خۆی كاندیددەكات و دەبێتە دەنگی ئێوە دژی سەركوتگەرییەكانی (حزب اللە) و ئیمامی ئیسلام، ئەوا بێسەرەنجامی خۆشباوەڕیی بە ناكۆكی نێوان باڵەكانی خودی كۆماری ئیسلامی ئێران ھەر لە سەردەمی خۆكاندیدكردنی ڕەفسنجانی دژی خامینەئی و خاتەمی دژی ڕەفسنجانی و كەروبی دژی ئەحمەدی نەژاد و كێ و كێ، نیشانیداوە و دەدات، كە ھەرای نێوان ئەو باڵانە لەپێناو دروستكردنی خۆشباوەڕیی لەنێو خەڵكی ناڕازی و ھەروەھا پاراستنی ولایەتی فەقێ و سیستەمی سەرمایەداری ئێرانە و ناكۆكی نێوان باڵە خەیاڵییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران ھەر لە پاش كۆتاییھاتنی جەنگی (عیراق – ئێران)ەوە تا ھەڵبژاردنەكانی پێشوو، كێشمەكێش و ناكۆكبوون لەسەر چۆنیەتی پاراستن و دابینكردنی بەرژەوەندی چینی مشەخۆری دەسەڵاتدار و سەرمایەداری ئێران بووە و ھەموو كاندیدەكان بە پێداگرتنەوە لەسەر سەروەریی كۆنەپەرستی و سەركوتگەریی ولایەتی فەقێ و پاراستنی بەرژەوەندی كۆماری ئیسلامی ئێران و سەركوتی ھەموو ناڕەزایەتییەكی ڕادیكاڵ دژ بە دەسەڵات و سیستەمی ئیسلامی، سوێند و وەفادارییان بۆ بڕیار و ڕێنوێنییەكانی خومەینی و خامینەئی چەندبارە دەكەنەوە!

ئەگەر ھێشتا دوو ھۆكاری یەكەم و دووەم، نەبوونەتە بڕواپێھێنەر بەوەی، كە نابێت بە گاڵتەجاری ھەڵبژاردن و دەنگدان خۆشباوەربیت، ئەوا چوونەپای دەنگدان و چەندبارەكردنەوەی ھەمان ھەڵە، كە ھەموو جارێك سەرەنجامەكەی كۆیلەتركردنەوەی خۆمانە، ھەڵەیەكی مێژووی چەندبارە دەكەینەوە، كە بێجگە لە درێژبوونەوەی تەمەنی نەگریسی دەسەڵاتداری ئاخوندەكان، ھیچی دیكەی بەرھەمنەھێناوە و ناھێنێتەوە !

ھاوڕێیانی ئازادیخواز و یەكسانیخواز و دادپەروەیخواز، ئەگەر خوازیاریت لێدانێك لە سیستەمی سەركوت و مشەخۆریی سەرمایە بدەیت، ئەگەر خوازیاری كۆتاییپێھاتنی گاڵتەجاریی ھەڵبژاردنی خراپ لە خراپتری، ئەگەر خوازیاری كۆتاییپێھاتنی زیندان و ئەشكەنجە و سێدارە و ترس و ڕاونانیت، ئەگەر خوازیاری لاوازكردنی پایەكانی ھەڵاواردنی ڕەگەزیی و ئایینی و نەژدادی و نەتەوەییت، ئەگەر خوازیاری بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی ئازاد و سەربەخۆ و یەكسان و دادپەروەریت، دەی ئیتر كاتی ئەوە ھاتووە لەجیاتی چوونە دەنگدان و ھەڵبژرادنی خراپ لە خراپتر، لەجیاتی خۆشباوەڕیی بە ئەم و ئەو، كاتی ئەوە ھاتووە بڕوا و متمانەمان بە ھێز و توانای یەكگرتووی جەماوەریی خۆمان ھەبێت و چۆن لە مانگرتنە گشتییەكانی چەند ساڵی ڕابوردوودا نیشانماندا، ھەر ئێستا كاتی ئەوەیە، كە بە مانگرتنی گشتی، خەباتی نافەرمانی مەدەنی، بە خۆڕێكخستنی جەماوەریی و كۆمەڵایەتی لە گەڕەك و گوند و كێڵگە و كارخانە و فێرگە و فەرمانگەكاندا پایەكانی سیستەم و دەوڵەتی چینایەتی لاوازبكەین و بەڕێوەبەرایەتی سەربەخۆی خۆمان بكەینە ئەڵتەرناتیڤی سیستەمی سەروەری و مشەخۆریی ولایەتی فەقێ.

                       بۆ پێشەوە بەرەو بایكۆتی ھەڵبژاردن و دەنگدان

                       بۆ پیشەوە بەرەو كۆمەڵگەی ئازاد و یەكسان و دادپەروەر

                      سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان

                     ٣٠ی گوڵانی (اردیبھشت)ی ١٣٩٢

آنارشیست ها و انتخابات

آنارشیست ها و انتخابات

 

به همراه برگردان نوشته ای از میخائیل باکونین

یازدهمین دور انتخابات ریاست جمهوری اسلامی ایران قرار است روز ٢۴ خرداد ١٣٩۲ انجام گردد. دوباره تنور انتخابات گرم شده است! شاید هنوز کسانی باشند که بر این واقعیت سرپوش بگذارند، همانان را می توان دعوت نمود تا نه فقط نگاهی به رسانه های مجاز درون ایران که بقیه آن ها که عمدتاً در دست دولت های خارجی یا اپوزیسیون ایران، با هر گرایشی از راست راست تا چپ چپ است، بیاندازند. نه تنها رادیو و تلویزیون های جمهوری اسلامی که ده ها رادیو و تلویزیون خارج از ایران، نشریات گروه ها، احزاب و سازمان های اپوزیسیون و اتاق های بحث اینترنتی اشان این روزها عمدتاً به این موضوع می پردازند. اگر گرم شدن تنور انتخابات این نیست، پس چیست؟ اما به راستی چرا سوای رسانه های مجاز، بقیه هم این روزها به این موضوع می پردازند؟ آیا علت جز این است که اینان چه لیبرال – دمکرات باشند، چه سوسیال – دمکرات و چه چپ مارکسیست در نهایت یک نقطه ی مشترک دارند و آن هم قائم به انتخابات بودن است؟ آیا به جز این است که حتا در دولت جمهوری اسلامی که رئیس جمهوری در عمل کاره ای نیست و باید سراپا گوش به فرمان ولی فقیه مطلق العنان باشد به هر حال قوه ی مجریه وسیله ی اعمال اتوریته ی دولت ست  و اپوزیسیون رنگارنگ ایران پای بند به اصل استقرار یک دولت است؟ هم در جمهوری اسلامی که دولتی دیکتاتوری حکومت می کند و هم در دیگر جمهوری ها و سلطنت های مشروطه، انتخاب رئیس جمهور یا انتصاب نخست وزیر مهم تر از انتخابات پارلمانی ست و این در حالی ست که در یکی فقط یک فرد و در دیگری صدها نفر انتخاب می شوند. آیا علت جز این است که رئیس قوه ی مجریه در تمام این کشورها نماد اصلی ترین اعمال اتوریته است که دولت نام دارد؟ آیا این واقعیت نشان نمی دهد که استقلال قوا در این کشورها افسانه ای بیش نیست و این دولت است که آبشخور دیگر نهادهای این حکومت ها و از جمله پارلمان هایشان است؟

آنارشیست ها که به تدریج وارد صحنه ی سیاسی ایران می شوند، یگانه بخشی از اپوزیسیون هستند که آزادی و رهایی را با برچیدن بساط دولت و دین میسر می دانند. آنان نمی پذیرند که دولت چه نام اسلامی داشته باشد، چه دمکراتیک و لائیک و چه سوسیالیستی بتواند به آزادی انسان ها یاری رساند، چرا که دولت به عنوان اصلی ترین ابزار اعمال اتوریته در همه ی کشورهای جهان، مردم را به درجات گوناگون به بند می کشد و با نام های متنوع طبقه ی دارا را بر طبقات فرودست مسلط می نماید و آزادی و برابری را برنمی تابد. پس آنارشیست ها لزومی ندارد تا توان هر چند کوچک خود را صرف داغ نمودن تنور انتخابات نمایند.

هدف از این نوشته بررسی مسئله ی انتخابات و حق رأی همگانی به طور کلی از دید اکثر آنارشیست ها و نه همه ی آنان است. دیدگاه آنارشیستی در مورد یک موضوع هرگز نه می خواهد و نه می تواند همه ی آنان را دربرگیرد. از آن جایی که آنارشیسم و آزادی جدائی ناپذیرند، پس نباید تعجب کرد اگر آنارشیست هایی هستند که برخی اوقات شرکت در انتخابات را نفی نمی کنند. آنارشیسم هرگز فراگیر نبوده است و هرگز هم نمی خواهد باشد. همان گونه که آزادی و آنارشیسم را نمی توان از هم جدا کرد به همان ترتیب تکثر و تعدد نظرات نیز همزاد آنارشیسم است. شاید در یک جمع آنارشیستی پنج نفره پنج نظر متفاوت در باره ی انتخابات باشد. آنان با طیب خاطر این تکثر نظر را می پذیرند.

پیش از پرداختن به موضع عمومی اکثر آنارشیست ها در مورد انتخابات، به جاست تا تفاوت دو واژه در این رابطه برجسته گردد. تحریم یا بایکوت انتخابات دارای یک بار سیاسی ست و با امتناع یا خودداری از رأی دادن تفاوت دارد. علت این است که اگر کسی یا گروهی انتخاباتی را تحریم می کند بیش تر به این خاطر است که اصل انتخابات و اصل حق رأی همگانی را می پذیرد، اما یک انتخابات خاص را به دلایل گوناگون و از جمله ضددمکراتیک یا غیردمکراتیک بودن آن نمی پذیرد و آن را تحریم یا بایکوت می کند. برای مثال اکنون بیش تر افراد و گروه های سیاسی اپوزیسیون، صرف نظر از گرایشی که دارند، انتخابات دور یازدهم ریاست جمهوری اسلامی ایران را تحریم می کنند و برخی از آن ها حتا از “تحریم فعال” انتخابات سخن می گویند. در حالی که اکثر آنارشیست ها انتخابات را در چهارچوب های دمکراتیک یا ضددمکراتیک نظم کنونی که در تمام کشورهای سرمایه داری جهان انجام می شوند، یعنی چه در جمهوری اسلامی ایران یا مثلاً جمهوری ایتالیا و غیره از بیخ و بن برنمی تابند و خود را ملزم به شرکت در آن ها نمی بینند و در واقع از رأی دادن امتناع و خودداری می نمایند و مردم را به “خودداری از رأی دادن” دعوت می کنند، چرا که اصلاً این نوع از انتخابات را قبول ندارند. اما همان گونه که طرفداران انتخابات، از لیبرال – دمکرات ها گرفته تا سوسیال – دمکرات ها و گرایش های کمونیستی مستبد (مارکسیست – لنینیست، تروتسکیست و مائویست) از تحریم فعال سخن می گویند، بیش تر آنارشیست ها به عنوان طرفداران آزادی ها، بدون هیچ قید و بندی و برابری اقتصادی در تمام جوانب آن، گفتمان خودداری فعال شرکت در انتخابات را مطرح می نمایند.

برخی از نیروهای اپوزیسیون ایران این روزها همچنین از تحریم فعال انتخابات سخن می گویند بدون آن که برداشت روشنی از تحریم فعال ارائه دهند. این نیروها که دارای نفوذی در مردم نیستند شب و روز اعلامیه تحریم فعال صادر می نمایند و می گویند که حالا دیگر وقت تحریم فعال است. اما آیا حتا هواداران آنان، هر تعداد که می خواهند باشند یا هر تعداد که آنان تصور می کنند که هستند، توان آن را دارند که در وضعیت فعلی ایران انتخابات را تحریم فعال نمایند یعنی برای مثال به خیابان ها بیایند و علیه انتخابات ضددمکراتیک اسلامی تظاهرات و شورش نمایند؟ آیا اساساً درست و اصولی ست که این نیروها که در خارج کشور هستند برای مردمی که زیر تیغ اسلامی قرار دارند دستورالعمل مبارزاتی صادر نمایند؟ مردم ایران اگر امروز به نسخه های مبارزاتی از پیش تدوین شده تن بدهند و مبارزه ی خودجوش و خودگردان را فراموش نمایند، فردا نیز باید خودگردانی و خود مدیریتی را به پای تشکیل یک دولت با هر نام و عنوانی قربانی کنند و بر تداوم قید و بندهای امروز با نامی دیگر مهر تأیید بکوبند.

خودداری انقلابی آنارشیست ها از شرکت در انتخابات از آن جایی می آید که آنان در اساس مخالف هر نوعی از دولت هستند، دولت به عنوان نهاد اعمال اتوریته که امروز در تمام کشورها، از ایران و عراق گرفته تا آمریکا و فرانسه یا کوبا و چین نماینده ی یک طبقه است که آن هم طبقه ی سرمایه داری ست.

برای باز کردن بیش تر بحث باید ضدانتخابات بودن آنارشیست ها را به سه انتقاد اساسی آنان به رأی گیری همگانی معطوف نمود که عبارتند از: دولت، پارلمانتاریسم و دمکراسی بورژوایی.

لیبرال – دمکرات ها می گویند که دولت را جامعه ی مدنی پدید آورده است. آنان مدعی اند که دولت یک نهاد بی طرف و خنثاست. لیبرال – دمکرات ها می افزایند که مأموریت دولت دفاع از منافع عمومی ست. اما در عمل هدف آنان چیزی نیست به جز مدیریت و تعدیل کشمکش های طبقاتی که جامعه ی سرمایه داری ذاتاً به علت ماهیت ناعادلانه ی اصول خود به وجود می آورد. از همین جاست که ادعای بی طرفی دولت بی مورد است و لذا دولت لیبرال – دمکرات فوراً “منافع عمومی” را که شترگاوپلنگی بیش نیست عملاً از یاد می برد و فقط از منافع یک طبقه، طبقه ی دارا یا سرمایه دار به دفاع برمی خیزد. لیبرال – دمکرات ها و به طور عمومی تر سوسیال – دمکرات ها در حالی که آمده اند تا کشمکش ها را تعدیل نمایند، در عمل آن ها را تشدید می کنند. آنان چاره ای جز این ندارند، چرا که نمی توان در آن واحد هم از مالکیت خصوصی وسایل تولید دفاع کرد و هم خواست کشمکش ها را تعدیل نمود. در این جاست که دولت تبدیل به وسیله ای برای اعمال سلطه ی طبقاتی می شود که نام به ظاهر زیبای “دفاع از منافع عمومی” یا گاهی اوقات منافع ملی را می گیرد.

ما در دورانی از توسعه سرمایه داری زندگی می کنیم که دولت ها از نظر اقتصادی دارای آن استقلال و اقتدار ملی ادعایی گذشته هم نیستند و جهانی شدن بیش از پیش سرمایه داری به آن جایی فرا روییده است که احمدی نژاد، این نماینده ی یک دولت دینی را مطیع نهادهای بین المللی سرمایه داری همچون صندوق بین المللی پول و بانک جهانی می کند و او را وادار به “هدفمندی یارانه ها” می نماید تا وضعیت معیشتی عموم زحمتکشان را دشوارتر کند، همان طور که نخست وزیر یونان را که آنتونیس ساماراس نام دارد وامی دارد که هر روز اقدامی علیه مردم آن کشور انجام دهد. هنگامی که “جمهوری خلق چین” به عضویت سازمان تجارت جهانی پذیرفته می شود، دولت حاکم، دولت حزب کمونیست، چاره ای به جز این ندارد که از منافع سرمایه داران به دفاع برخیزد. حالا فرقی هم نمی کند که این دفاع با پرچم های سرخ منقوش به داس و چکش و عکس های همه جا آویزان مائوتسه دون انجام بگیرد یا نه!

اگر بتوان این تعریف مجمل را از دولت به عنوان نهاد اعمال اتوریته ی سیاسی به نمایندگی از طبقه ی سرمایه دار پذیرفت آن گاه می توان پذیرفت که نهادهایی مانند پارلمان، شوراهای شهر و غیره نیز به عنوان زیرمجموعه ای از این اتوریته ی دولتی هستند و همه ی آن ها در خدمت طبقه ی مسلط قرار دارند. لیبرال – دمکرات ها و سوسیال – دمکرات ها راهبردی به جز ادامه ی وضعیت موجود و ادامه ی حیات اتوریته و سلطه ندارند و طبیعی ست که در هر حال و صورتی به جز انتخابات راهکار دیگری ندارند. آنان چه در ایران باشد و چه در هر جای دیگر، اگر نتوانند با احزاب و تشکلات خود در انتخابات شرکت کنند بالاخره فردی را از میان افراد مجاز پیدا می کنند و برای او فراخوان به رأی و شرکت در انتخابات می دهند. برای همین بود که در انتخابات دور یازدهم هنوز با پیش انتصابات شورای نگهبان تعیین تکلیف نشده بود که برخی می خواستند به امامزاده ی بی معجزه ای همچون علی اکبر هاشمی رفسنجانی دخیل ببندند. آن دیگرانی هم که دیگر بسیار رادیکال شده اند، هدف خود را تلاش برای آماده سازی برگزاری انتخابات دمکراتیک قرار می دهند و بالاترین مطالبه اشان جز این نیست. حال این بماند که توضیح نمی دهند چگونه می توان جمهوری اسلامی را سر عقل آورد تا به انتخابات دمکراتیک که آنان در نظر دارند تن دهد؟

در سوی دیگر احزاب و سازمان های کمونیستی مستبد قرار دارند که بیش از صد سال است که به بهانه ی تضعیف سرمایه داری یا حتا سرنگونی آن در انتخابات گوناگون ریاست جمهوری، پارلمانی و غیره شرکت کرده اند. اما تجربه نشان داد که نه فقط نتوانستند گام های کوچکی در راهی که مدعی اش بودند در پارلمان ها و نهادهای سیاسی سرمایه داری برای رهایی و برابری اجتماعی عموم استثمارشوندگان بردارند بلکه برعکس به ویژگی صوری دمکراتیک دولت های حاکم بورژوایی کمک کردند و آبی شدن در آسیاب تقویت همین نهادها. انتخابات گرایی کمونیست های مستبد، مبارزه جویی کارگری را پس از یک قرن نه فقط تقویت نکرد که آن را به شدت تضعیف نمود. عروج دیروز و افول امروز این احزاب که مضرانه در جنبش کارگری نفوذ داشتند، موجب شده است که سرمایه داران بیش از گذشته به تعرض علیه کارگران بپردازند و دستاوردهای آنان را یکی پس از دیگری بازپس بگیرند. باید افزود که منافع احزاب کمونیست همیشه با منافع طبقه ی کارگر که آنان ادعای دفاعش را دارند همخوان نیست، اما همیشه همین احزاب منافع حزبی و گروهی خود را بر منافع کارگران ترجیح می دهند. آن ها منافع کارگران و امر رهایی انسان ها را بارها برای به دست آوردن چند صندلی در فلان مجلس یا بهمان شورای شهر قربانی نمودند و مانند بقیه گرایش های سیاسی قائم به انتخابات، فقط “پارلمانتاریست” شدند. بی علت نیست که امروز شاهدیم در کشوری مانند یونان که مبارزات طبقاتی بسیار شدید و حاد هستند، حزب کمونیست آن در نهایت ۵ / ۸ % آراء را به خود اختصاص می دهد و بر اساس اصل مشترک لیبرال – دمکراتیک و مارکسیست – لنینیست، یعنی دست بالا داشتن اکثریت بر اقلیت، این حزب تأثیری در صحنه ی سیاسی این کشور ندارد. نه کارگران و نه دیگر زحمتکشان به احزاب کمونیست اعتماد نمی کنند. مگر نه این است که در کشورهای سابق بلوک شرق نه از آزادی خبری بود و نه از عدالت اجتماعی. این مثالی ست برای امروز، اما دیروز هم همین گونه بوده است. ژول گد را “نخستین مارکسیست فرانسوی” می نامند. او در سال ١۸۸٠ حزب کارگر فرانسه را بنیان گذاری نمود اما در سال ١٩١۴ وارد “اتحاد مقدس” شد و در کنار واپسگراترین نمایندگان بورژوازی فرانسه به زندگی سیاسی خود پایان داد. مالاتستا، نظریه پرداز برجسته ی جنبش آنارشیستی ایتالیا در پایان سده ی نوزدهم می گفت:”مبارزه ی انتخاباتی، آنانی را که به آن دل بسته اند فقط به پارلمانتاریست بدل می کند.” کافی ست با نگاهی به تاریخچه ی احزاب کمونیست اروپای غربی از آن دوران تاکنون به درستی این نظر رسید. کمونیست های مستبد امروز هم از شرکت در انتخابات در چارچوب نظم موجود سرمایه داری دفاع می کنند و می گویند که با توجه به ضعف کمونیست ها چاره ای به جز این نیست. در واقع آنان نسبت به نظر گذشته اشان که شرکت در انتخابات را برای تضعیف سرمایه داری تعریف می کردند دچار نقض غرض شده اند. البته همین کمونیست ها برای ایران نیز نسخه های فراوانی می پیچند و انتخابات را برای این تحریم می کنند که ضددمکراتیک است و نه به این خاطر که از توهم کارآیی حق رأی همگانی به در آمده اند یا حتا بخواهند قدمی در این راه بردارند. آنان می گویند که جامعه ایران به ویژه از نظر سیاسی عقب مانده است و باید مراحل گوناگون و چند گانه ای را طی کند. اما این مراحل هر چه باشند استقرار دولت در تارک آن قرار دارد، مرحله ای که چه در ایران باشد و چه در هر جای دیگری، سر از سلطه گری یک طبقه و آن هم طبقه ی سرمایه دار درخواهد آورد. کمونیست های مستبد در این زمینه نیازمند نگاه و بررسی جدی به تاریخ هشتاد ساله ی اخیر خود هستند، چرا که امروز ماهیت دولت سوسیالیستی، خلقی یا کارگری احزاب کمونیست در شوروی سابق، چین، کره شمالی، کوبا یا ویتنام بر همگان آشکار شده است، سوسیالیست و کارگری در نظر، مستبد و سرمایه داری در عمل.

دمکراسی نمایندگی بر روی اصل شهروندی قرار گرفته است و ادعا می کند که دمکراسی همان است که ریشه ی این واژه در برمی گیرد: حکومت مردم بر مردم. اما شهروندی که می خواهد در دمکراسی شرکت نماید باید به “شهر” که همان “دولت – ملت” است پایبند باشد، اما این تعلق و پیوند نیز صوری و تقلبی ست چرا که شهروندی که می خواهد در دمکراسی شرکت جوید از لحاظ اقتصادی و فرهنگی باید در یک زمین سیاسی بازی کند که اساسش بر این اصل استوار است: یک فرد برابر است با یک رأی. از این بگذریم که همین اصل هم پس از سال های طولانی پذیرفته شد. چرا که شهروندی دارای چنین حقی بود که دارا باشد، زن نباشد، سفید باشد و امروز هم چه در ایران چه در فرانسه گفته می شود که باید ایرانی باشد و نه افغان، فرانسوی باشد و نه ایرانی! پس آن چه امروز دمکراسی نمایندگی نامیده می شود فرآیندی ست تاریخی و سیاسی و یک شبه پدید نیامده است. این فرآیند سیاسی و تاریخی در پیوند با یک توازن قوا در چارچوب تحولات نظم سرمایه داری به وجود آمد. آنارشیست ها بر این باورند که یک دمکراسی واقعی نمی تواند با وجود یک جامعه ی طبقاتی با تمام عقب ماندگی های ذاتی آن وجود داشته باشد. تا طبقات هستند، تا تبعیض جنسیتی هست، تا ملی گرایی به حیات خود ادامه می دهد، تا دین در حیات اجتماعی انسان ها دخالت می کند، سخن از دمکراسی سخنان پوچی بیش نیست.

آنارشیست ها خواهان جامعه ای هستند که در آن افراد آزاد باشند، اقلیت افراد همان حقی را داشته باشد که اکثریت افراد، هیچ نظری به خاطر ابراز وجود سرکوب نگردد، طبقات از بین رفته باشند و دولت ها و مرزها برچیده شده باشند. باکونین می گفت:”هر نظریه ی جدی برای دولت اساساً روی اتوریته پی ریزی شده است. به این معنا که یک اتوریته می گوید که توده ها قادر نیستند بر خود حکومت نمایند و همواره باید زیر یوغ یک عقل و یک رهبری باشند که به هر حال در بالای سر آنان قرار دارد.” آیا حتا یک دولت می توان نام برد که چنین نکند و نکرده باشد؟ حال این دولت هر نامی که می خواهد داشته باشد برای مثال: جمهوری فرانسه، جمهوری اسلامی ایران، سلطنت مشروطه انگلستان یا اتحاد جماهیر شوروی سوسیالیستی؟ پس سخن گفتن از یک دولت خوش طینت و خلقی و انقلابی و غیره نیز جز دروغ هیچ نیست چرا که هر دولتی بر اساس تعریف، نهاد اعمال اتوریته و سلطه است و هیچ اتوریته ای از یک طبقه که در دوران ما طبقه ی سرمایه دار است، جدا نیست. البته این بدان معنا نیست که تمام دولت ها مشابه اند. مسلماً دولت اسلامی در ایران به مراتب تحمل ناپذیرتر از یک دولت مانند کوباست، چنان که دولت کوبا از دولت سوئد تحمل ناپذیرتر است.

جامعه ی مطلوب آنارشیستی جامعه ای نیست که یک شبه ایجاد گردد و برای پیدایش آن جامعه ی بشری نیازمند یک دوره ی طولانی از گسست های پی درپی است. صدالبته یک انقلاب اجتماعی و سیاسی و اقتصادی و فرهنگی در آن واحد می تواند این گسست ها را تسریع کند. به همین دلیل اکثر آنارشیست ها از طرفداران پروپا قرص چنین انقلاباتی هستند. وظیفه ی آنارشیست ها این نیست که مردم را برای دولت های بهتر و بهتر به انتخابات دعوت کنند، چرا که بهترین دولت آن است که از بین رفته باشد. وظیفه ی آنارشیست ها تبلیغ و ترویج این گسست هاست که می تواند در تمرد مداوم از دولت ها، سرپیچی از قوانین، تضعیف هر نوعی از اتوریته از درون خانه  گرفته تا تمام صحنه های سیاسی و اجتماعی و قطعاً دینی، مبارزه علیه هر نوعی از زندان، نفی سلسله مراتب در جامعه و احزاب و نهادهای مذهبی، نفی اتوریته ی پلیسی و مبارزه با نظامی گری وغیره تبلور پیدا کند. هیچ عرصه ای از فعالیت های سیاسی، اجتماعی، اقتصادی و فرهنگی خارج از فعالیت های آنارشیستی نیست به همین دلیل همین امروز و نه در فردای ایجاد یک جامعه ی آنارشیستی عمل مستقیم دارای اهمیت فراوانی ست که آنارشیست ها تبلیغ می کنند.

برابری سیاسی به هیچ عنوان با یک شهروند برابر با یک رأی به کف نمی آید، برابری سیاسی یک شرط دارد و آن هم به دست آوردن برابری اقتصادی ست. پس یک فرد یا گروهی از افراد باید این حق را داشته باشند که خود باشند و نه این که رأی خود را به کسی بدهند که معلوم نیست با آن چه می کند. هیچ کس نمی تواند معرف افراد در پارلمان ها، کمیته های مرکزی احزاب و نهادهایی از این قبیل باشد. آنارشیست ها اتحاد موردی یا مشخص افراد را به صورت شفاهی یا کتبی، در چارچوب انجمن ها، کمون ها و فدراسیونی از آن ها در برابر دمکراسی های پارلمانی و غیره قرار می دهند. نمایندگان افراد باید در هر لحظه قابل عزل باشند و آنان باید بتوانند مدام نمایندگان خود را کنترل نمایند و آنان را مورد پرسش و بازخواست قرار دهند. پرولتاریا نمی تواند آزاد گردد مگر این که اراده کند که آزادی را با آگاهی به وجود اجتماعی خود به عنوان یک طبقه به کف آورد. هیچ صندوق رأی گیری نه در گذشته و نه در حال و نه در آینده به جامعه ی طبقاتی پایان نمی دهد، جامعه ای که دولت در رأس آن قرار گرفته است.

کسانی هستند که به نقش مخرب دولت در جلوگیری از آزادی انسان ها اذعان می کنند، اما می گویند که شرکت در انتخابات می تواند از نظر تاکتیکی به این آزادی یاری رساند. اما در ایران چگونه می شود با رأی دادن به اشخاصی که از فیلترهای گوناگون و از جمله فیلتر نهایی شورای نگهبان می گذرد ذره ای به امر آزادی انسان ها یاری رساند؟ همین پرسش را می توان در کشورهای اروپای غربی با توجه به نقش سوسیال – دمکرات ها در دولت ها مطرح نمود. تاریخ یک صد و پنجاه سال گذشته نشان می دهد که سوسیال – دمکرات ها که گاهی با مارکسیست ها دولت مشترک تشکیل داده اند همواره از دولت سرمایه داری و تمام بی عدالتی های همزاد با آن به دفاع برخاسته و جز این نکرده و نمی توانند بکنند. تازه هر گاه یک دولت سوسیال – دمکرات تشکیل می گردد، تا جایی که امکان داشته است از حرکت های اجتماعی با استفاده از تمام ابزار دولتی و غیردولتی، از جمله اتحادیه های کارگری زیر نفوذش بهره برده است. دولت سوسیال – دمکرات دولتی ست برضد خودگردانی و خودمدیریتی کارگری و توده ای. حتا یک مثال بر خلاف این واقعیت نمی توان آورد. امروز سوسیال – دمکراسی کار را به آن جایی رسانده که نمایندگان در قدرتش مانند بقیه ی نمایندگان طبقه ی سرمایه دار دستاوردهای عظیم مبارزاتی زحمتکشان را یکی پس از دیگری بازپس می گیرد. کافی ست به کارنامه ی زاپاترو در اسپانیا، بلر در انگلستان و همین امروز اولاند در فرانسه نگاه کرد. دیگر نمی توان نه در ایران تحت سیطره ی یک دیکتاتوری دینی سرمایه داری و نه در فرانسه ی اداره شده توسط یک سوسیال – دمکراسی دمکراتیک، مردم را به انتخاب بین بد و بدتر دعوت نمود، چرا که دیگر بدی باقی نمانده است.

انترناسیونال کمونیست موعظه می کرد که برآمد دولت های فاشیستی نشان از ضعف طبقات مسلط است. امروز هم برخی از چپ های مارکسیست ایران می گویند که رد صلاحیت افرادی مانند علی اکبر هاشمی رفسنجانی نشانه ی شکست حاکمیت اسلامی ست که از نوع فاشیستی ست. اگر رد صلاحیت هاشمی رفسنجانی نشانه ی شکست حاکمیت است که در بحران به سر می برد، رد صلاحیت همین چپ های مارکسیست بیش از سی و چند سال پیش نشانه ی چه بود؟ بیش از سه دهه است که جمهوری اسلامی تغییری در سیاست های انتخاباتی خود نداده است و در تمام این مدت تحلیل چپ مارکسیست ایران هم تغییر نکرده است و سقوط عنقریب رژیم جمهوری اسلامی را با توجه به “شکست سیاست هایش” مژده می دهد. بپذیریم که جمهوری اسلامی توانسته است با همان تغییرناپذیری مقرراتش با زور و کشتار به حکومت ننگین خود ادامه دهد، با بی پایگی تحلیل های سیاسی اپوزیسیون ایران و از جمله چپ مارکسیست آن چه کنیم؟

لوئیجی فابری، آنارشیست ایتالیایی در اوایل سده ی بیستم میلادی می گفت که فاشیسم در ایتالیا منبعث از شکست جنبش اشغال کارخانه ها در سال ١۹٢٠ بود و فاشیسم عروج کرد تا بتواند سدی در برابر انقلاب ایجاد کرد. دیکتاتوری فاشیستی نتیجه ی ضعف طبقات دارای مسلط نبود، نتیجه ی شکست بورژوازی در مهار انقلاب کارگری بود، چرا که این طبقه ماسک دمکراتیک خود را بر زمین انداخت تا بتواند با زور و ارعاب جلوی آزادی انسان ها و طبقه ی کارگری را که می خواست خودگردان باشد سد نماید. البته می توان برای یک بار و دوبار و چند بار هم که شده با رأی دادن به “بد” جلوی “بدتر” را گرفت، اما تجربه نشان داده است که این یک انتخاب سیاسی راهبردی نمی تواند باشد. برخی از آنارشیست های فرانسه برای جلوگیری از به قدرت رسیدن ژان – ماری لوپن در سال ۲٠٠٢ سیاست شرکت نکردن در انتخابات را موقتاً کنار گذاشتند و به ژاک شیراک رأی دادند و اتفاقاً شرکت بیش ترین واجدان حق رأی در دور دوم انتخابات موجب شکست لوپن نئوفاشیست شد، اما ده سال بعد نه فقط خطر نژادپرستی و نئوفاشیسم کم نشده که با بحران عمیق نظام سرمایه داری بیش تر و خطرناک تر هم شده است. درست است که اگر لوپن به قدرت می رسید وضعیت سیاسی می توانست بدتر از به قدرت رسیدن شیراک باشد، اما چنین استدلالی نتوانست سدی در برابر پیشروی نئوفاشیسمی بشود که از ذات نظم سرمایه داری می آید. پس اگر کسانی هستند که می خواهند علیه فاشیسم و خطرات آن مبارزه کنند نباید منتظر انتخابات چهار سال و هشت سال و دوازده سال بعد باشند، باید همین امروز علیه نظم طبقاتی و دولتی که آن را نمایندگی می کند به مبارزه برخیزند.

ما اکنون در برابر دولت هایی قرار داریم که چه در ایران باشد و چه در چین یا فرانسه وارد دوران جدیدی از توسعه ی سرمایه داری شده اند، دوران رقابت های بسیار شدید که می خواهد کوچک ترین محدودیت ها را برای تبادل محصولات ماده ای و غیرماده ای از میان بردارد و کالایی نمودن هر چه را که موجود است به حداکثر خود برساند. دیگر دولت – ملت ها جای خود را به نهادهای بین المللی از قبیل کمیسیون اروپا، بانک جهانی، صندوق بین المللی پول، سازمان تجارت جهانی یا سازمان همکاری و توسعه اقتصادی داده اند. این نهادها نه فقط در همان چارچوب های سرمایه داری انتخابی نیستند، بلکه خود دستوراتی به “منتخبان” می دهند، حالا فرقی نمی کند که این منتخبان احمدی نژاد باشند و تقلبی برگزدیده شده باشند یا اوباما و مرکل که با صرف هزینه های هنگفت رئیس جمهور شده اند. نوآم چامسکی، نظریه پرداز آنارشیست آمریکایی در این زمینه می گوید:”ما در برابر تمرکزهای عظیم قدرت خصوصی هستیم که هیچ حسابی به مردم پس نمی دهند.” او می افزاید:”تنها یک راه مانده است تا از حقوق پایمال شده دفاع کرد و حتا حقوق تازه ای کسب کرد و آن هم حفظ یگانه شکل قدرت غیرمشروعی ست که به افکار عمومی حساس است و هنوز از آن متأثر است و آن هم دولت است.” هر چند نگارنده ی این سطور و مترجم متنی که در پی از میخائیل باکونین می آید به هیچ وجه با چامسکی در زمینه ی دولت موافق نیست، اما برای نشان دادن تکثر نظرات آنارشیست ها و تلاش برای کامل کردن هر چه بیش تر اما نه تمامی نظرات آنان در مورد انتخابات و دولت، این نظر نیز در پایان اضافه شد. اساساً در هر نقطه ی جهان آزادی واقعی به این معنا نیست که مردم آزادی برگزیدن سروران و رؤسا را داشته باشند، آزادی واقعی آن است که اصلاً سرور و رئیسی و طبعاً دولتی وجود نداشته باشد. آزادی واقعی آن است که با خودداری از رأی دادن به انتخاب بین بد و بدتر پایان داد. آزادی واقعی آن است که با رأی ندادن آب به آسیاب مافیای دولتی نریخت.

تمام موضوعاتی که در بالا مطرح شدند به یک سو و برخورد با یک تبلیغ غلط علیه آنارشیست ها هم به یک سو. این تبلیغ غلط که سهواً یا عمداً صورت می گیرد بر این اساس قرار دارد که آنارشیست ها با حق رأی مخالف اند. این موضوع واقعیت ندارد. در میان گرایش های سیاسی اگر یکی وجود داشته باشد که بی اندازه به حق رأی احترام می گذارد، آن گرایش آنارشیستی ست. آنارشیست ها چنان به حق رأی احترام می گذارند که دفاع از آن را در مبارزاتشان یک لحظه فراموش نمی کنند. تفاوت در این است که آنارشیست ها مخالف آن آرائی هستند که یک گروه کوچک از افراد را به پارلمان ها  یا کمیته های مرکزی احزاب می فرستند و به آنان اجازه می دهند که بر ده ها میلیون ها نفر دیگر حکمرانی کنند و به جای آنان تصمیم بگیرند. آنارشیست ها خواهان حق رأی در همه ی عرصه های زندگی، از محل کار گرفته تا محلات و از مدارس گرفته تا کوچک ترین محافل خصوصی هستند. آنارشیست ها می خواهند که حق رأی برای اداره ی وسایل تولید، امکانات مالی و تمام عرصه های سیاسی و اجتماعی و فرهنگی به رسمیت شناخته شود. این حق رأی باید کامل و تساوی خواهانه باشد. آنارشیست ها می گویند زمانی حق رأی به ستم و سرکوب نمی گراید که حکمش دقیق باشد و رأی دهندگان بتوانند افزون بر حق رأی، حق کنترل دائمی نمایندگان را داشته باشند و بتوانند آنان را در هر لحظه عزل نمایند. چند صد نماینده که در پارلمان ها و احزاب سیاسی سنتی با سلسله مراتب عمودی جاخوش می کنند صلاحیت تصمیم گیری برای همه موضوعات متنوع زندگی را ندارند. در ثانی در جهان امروز مسائل عرصه های گوناگون سیاسی، اقتصادی، اجتماعی و فرهنگی چنان فراوان و پیچیده هستند که بدون تکثر نظرات و پذیرفتن تکثرگرایی یافتن پاسخ و راه حل آن ها ناممکن است. یک پارلمان و یک حزب لیبرال – دمکرات، سوسیال – دمکرات یا مارکسیستی هیچگاه در عمل به این تکثرگرایی اهمیت نمی دهد. هنگامی که در انتخابات گوناگون سی، چهل، پنجاه درصد یا بیش تر واجدان حق رأی شرکت نمی کنند، حزب و گروهی که با چند ده درصد رأی به صدر می رسد هرگز نمی تواند نماینده ی افرادی باشد که در آن جامعه زندگی می کنند. به همین علت است که آنارشیست ها با خودداری از رأی دادن حاضر نیستند برای رژیم های حاکم در ایران و دیگر نقاط جهان مشروعیت ایجاد کنند. اما آیا رأی ندادن به تنهایی کافی ست؟ بدیهی است که پاسخ به این پرسش منفی ست. امتناع از رأی دادن باید با عمل مستقیم همراه باشد، عمل مستقیم برای رسیدن به یک جامعه ی آنارشیستی بدون خدا و رهبر. واقعیات موجود نشان می دهند که هنوز راهی دراز برای ایجاد چنین جامعه ای در پیش است، اما چه باک این راه طی خواهد شد!

ن. تیف

١۴ خرداد ١٣۹٢

(B.2) بۆچی ئەناركیسته‌كان دژایەتی ده‌وڵه‌ت دەكەن؟

(B.2) بۆچی ئەناركیسته‌كان دژایەتی ده‌وڵه‌ت دەكەن؟

An Anarchist FAQ (B2)

و. زاھیر باھیر

هه‌روه‌كو پێشتر لە (section B.1) تێبینیكرا، ئەناركیسته‌كان دژ به ‌هه‌موو فۆرمێكی ده‌سه‌ڵاتن، به‌درێژایی مێژووو وزه‌ و توانا و كاتی خۆیان به‌تایبه‌تی دژی دوو فۆرم به‌كاربردووه‌، كه‌ یه‌كێكیان سەرمایەدارییه‌ و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان ده‌وڵه‌ته‌. ئه‌م دوو فۆرمه‌ش به‌یه‌كه‌وه‌ گرێدراون و به‌ئاسانی له‌یه‌كدی جیاناكرێنه‌وه‌.

“ده‌وڵه‌ت …. و سەرمایەداری ڕاستی و ئایدیایه‌كن،‌ كه ناتوانین له‌یه‌كدی جودایان بكه‌ینه‌وه‌. ئه‌م دەزگانه‌ له‌ ڕێڕه‌وی مێژووودا به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون و كۆمه‌كیان به‌یه‌كدی كردوه ‌و ده‌كه‌ن و یه‌كتر به‌هێزده‌كه‌ن. ئه‌مانە به‌یه‌كه‌وه‌ گرێدراون… نه‌ك به‌ ڕێكه‌وت و به‌بێ هۆ، به‌ڵكو به‌ په‌یوه‌ندی نێوانیان و هۆكار و كارایی دانانه‌وه‌یان له‌سه‌ر یه‌كتری، ئەمەش به‌یه‌كه‌وه‌ په‌یوه‌ستیكردوون”  كرۆپۆتكین [Kropotkin, Evolution and Environment, p. 94]

له‌م به‌شه‌دا، به‌ زنجیره‌ و بە دوای یەكتردا، باس له‌وه‌ ده‌كه‌ین، بۆچی ئەناركیسته‌كان دژ ی‌ ده‌وڵه‌تن، هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش به‌پێی پێویستی، توێژینه‌وه ‌و لێكدانه‌وه‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ده‌وڵه‌ت به‌ سەرمایەدارییه‌وه‌ ده‌كه‌ین.

ئەی كه‌واته‌ ده‌وڵه‌ت چییه‌؟ هه‌روه‌كو مالاتێستا Malatesta ده‌ڵێت ئەناركیسته‌كان ” واژەی (ده‌وڵه‌ت)یان بە واتای كۆی تەواوی دەزگا ڕامیاریی و یاسایی و دادگایی و سەربازیی و دەزگا دارایییەكان، بەكاربردووە‌ و ھێشتاكەش بەكاردەبەن،  كه‌ له‌ نێوه‌ندی ئه‌م دەزگا‌یانه‌وه‌، ده‌وڵه‌ت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانی، كۆنترۆڵی هه‌ڵسوكه‌وتی كه‌سایه‌تی و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵی، پێدەكات.  به‌رپرسیاربوون له پاراستنیان، له‌ خه‌ڵكه‌كه‌ دەسێندرێته‌وه‌ و ده‌درێت به‌ خه‌ڵكێكی تر، كه‌ به‌پێی  پله‌و پایه‌كانیان یا له‌ ڕێگای  نوێنه‌رایه‌تیكردنه‌وه‌‌، بڕوایانپێدەكرێت و‌ به‌رژه‌وه‌ندییان له‌ ده‌سه‌ڵاتدا هه‌یه و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان ده‌بێت، كه‌ یاساكان بۆ هه‌موو كه‌سێك و بۆ هه‌موو شتێك، هه‌روه‌ها بۆ ملكه‌چپێكردنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ، بۆ چاودێریكردنیان  یا چاوتێبڕینیان، دابنێن، گه‌ر پێویستیشیكرد، به‌ كۆمەڵ ‌به‌‌كاربردنی زۆریش به‌رامبه‌ریان دەگیردرێتەبەر‌. ” [Anarchy, p. 17]

مالاتێستا لەسەر قسەكانی به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت:‌

” لای ئێمه‌ حكومه‌ت، یاخود ده‌وڵه‌ت له‌ فه‌رمانڕه‌وا‌یان و فه‌رمانڕەواییكراوان، دروستدەبێت …. ئه‌وانه‌ن كه‌ ده‌سه‌ڵاتی (پاوه‌ری) دروستكردنی یاساكانیان هه‌یه،‌ بۆ ئەوەی‌ چاودێری و كۆنترۆڵی په‌یوه‌ندییه‌ ناوخۆییه‌كانی نێوان مرۆڤه‌كانیان پێبكه‌ن، تاكو دڵنیابن ئه‌و یاسایانە‌ به‌ڕێده‌كرێن …. دیسانه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ‌كه‌ له‌ ئاستێكی كه‌م یا زۆردا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه‌، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان له بواری ‌كۆمەڵایه‌تی و له‌ هێزی جه‌سته‌یی و مێشك و ھۆش و ده‌سه‌ڵاتی ئابوورییاندا‌ به‌سه‌ر هه‌موو  كۆمۆنێتییه‌كه‌دا‌، به‌كارده‌بەن، تاكو بۆ جێبەجێكردنی ئاره‌زووه‌كانی ئه‌وان، فەرمانڕەوایان، هه‌موو كه‌سێك ملكه‌چ بكه‌ن. به‌بۆچوونی ئێمه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش له‌ سەرەتا‌ ده‌ستوورییه‌كانی حكومه‌تی ده‌سه‌ڵاتداردا، به‌رجه‌سته‌ده‌بێت ”  [Op. Cit., p. 19]

كرۆپتكین)یش كەم تا زۆر هه‌مان لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت كردووه، مشتومڕی ئەوە ده‌كات، كە دەوڵەت ” هه‌ر بەتەنیا دەسەڵاتێك نییە بەڕاسەری كۆمه‌ڵگه‌وە‌، به‌ڵكو چڕبوونه‌وه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌ و ھەروەك چڕبوونه‌وه‌ی زۆرینەی كاروبارەكانی ژیانی كۆمه‌ڵگە لە ده‌ستی هه‌ندێكدا …. میكانیزمێكی ته‌واوی یاسادانان و جێبەجێكردنە (كاری پۆلیسیی) لە سیستەمێكدا، تاكو هه‌ندێك چین لە پاوانگەریی‌ (دۆمینه‌یت) ئه‌وانی تردا  ملكەچبكات” [The State: Its Historic Role, p. 10

لای (باكۆنین)یش هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كان ” له‌ ناوه‌ڕۆكدا ماشێنێكن، كە فه‌رمانڕه‌وایی جەماوەره‌كه له ‌سه‌ره‌وه‌، بەھۆی…. كه‌مایه‌تییه‌كی بەرتەریدار (ئیمتیازدار)ە‌وه‌، ده‌كه‌ن، بەو بیانووەی كه ‌گوایه‌ سوود و به‌رژه‌وه‌ندی ڕاستینەی كەسەكان‌ ، له‌ خودی كەسەكان‌ خۆیان باشتر ده‌زانن” [The Political Philosophy of Bakunin, p. 211] له‌هه‌مان باسدا Murray Bookchin ده‌نووسێت” به‌لانیكه‌مه‌وه‌ ده‌وڵه‌ت سیسته‌مێكی شارەزایانەیە‌ (Professional) له‌ ڕاماڵین و ناچاركردنی كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگه‌،  كه‌‌ لە ڕاستیدا سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی كۆمەڵایەتییانه نییه‌، ‌گه‌رچی تا ئێستاش ساویلكانه‌ له‌لایه‌ن زۆرینەی خه‌ڵك ‌و بیردۆزه‌ ڕامیاره‌كانه‌وه‌، ئاوا دەچوێنرێت و ده‌ناسرێت. لێره‌شدا دەكرێت واژه‌ی شارەزا (پرۆڤێشناڵ)  وه‌كو واژه‌ی ناچاركردن “Coercion ”  لەبەرچاو بگیردرێت ….. كاتێك كه‌ ناچاركردن “Coercion” له‌ قاڵبی ده‌زگایی ده‌درێت و ده‌ئاخنرێته‌ قاڵبی شارەزایی (پرۆفێشنه‌ڵێتی)یه‌وه‌ و دەزگایی ده‌كرێت و ده‌بێته‌ پڕۆگرامێك (مه‌نهه‌جێك) و فۆرمێكی ڕێكخه‌ر له‌ كۆنترۆڵكردنی كۆمەڵایەتییدا… ئه‌و كاته‌ ئه‌و واتایه‌ ده‌گه‌یه‌نێت‌، كاتێك كەسەكان له‌ ژیانی ڕۆژانه‌یان هه‌ڵكه‌نران و له‌ كۆمۆنێتیه‌كه‌یان دابڕان و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێنه‌كرێت، كه‌ بەخۆیان كاروباری خۆیان ‌ڕێكبخەن، به‌ڵكو به یارمه‌تی كۆنترۆڵكردنیان به‌ توندووتیژی، ئه‌و كارانه‌ ئه‌نجامبده‌ن … ئه‌وا ده‌توانین به‌ته‌واوی قسه‌ له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت بكه‌ین” [Remaking Society, p. 66] .

هه‌روه‌كو بوكچین (Bookchin) ئاماژه‌ی پێكرد، ئەناركیسته‌كان ئه‌و  ئایدیایه‌ ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ده‌وڵه‌ت وه‌كو كۆمه‌ڵگه‌ یا هه‌ر گروپێك له‌ مرۆڤه‌كان بێت، یاخوود كاتێك كه‌ مرۆڤه‌كان به‌ كۆمه‌ڵ به‌یه‌كه‌وه‌ ژیاون یا  به‌یه‌كه‌وه ‌ژیانیان ڕێكخستووه‌، ئه‌وه‌ی گه‌یاندبێت، كه‌ ئه‌وە‌ ده‌وڵه‌ت بێت. وه‌كو كرۆپۆتكین تێبینیكردووه‌ و هۆیەكه‌شی لێكداوەته‌وه‌‌، چەواشەبوونەكە لەوێدایە  ” ئەناركیسته‌كان به‌گشتی وامامه‌ڵەیان لەتەكدا كراوە و تاوانباركراون، كه‌ ده‌یانه‌وێت ‘كۆمه‌ڵگه‌ بڕوخێنن’  و لاینگری گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ ‘ به‌رده‌وامیدان بە جه‌نگی هه‌ر یه‌ك دژی هه‌مووان’ ”  ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ ئه‌و ڕاستییه‌  نابینێت، كه‌ هه‌زاران ساڵ پێش ئه‌وه‌ی‌ ناوی ده‌وڵه‌ت ببیسترێت، مرۆڤ له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا ژیاوه‌  و‌ له‌ سه‌رئه‌نجامدا ده‌وڵه‌ت یه‌كێك بووه‌ له‌و فۆرمانه‌ی كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ له‌ ڕێڕه‌وی  مێژووودا ناسیونی”  [Op. Cit., p. 10]

له‌به‌رئه‌وه‌، هه‌ر ئاوا به‌و ساده‌یه،‌ ده‌وڵه‌ت فیدراسیۆنێك له‌ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ یا له‌ خه‌ڵكه‌كه، نییه‌، به‌ڵكو‌ هه‌ر وه‌ك مالاتێستا جه‌ختی له‌سه‌ر كردۆته‌وه، نابێت ده‌وڵه‌ت به‌وه‌ بچوێنرێت، كه‌‌‌‌‌ ” هه‌ره‌وه‌زییه‌كی مرۆڤانه‌یه‌‌ و تێیدا مرۆڤەكان له‌ ناوچه‌یه‌كی تایبه‌تدا به‌یه‌كه‌وه‌ كۆبوونه‌ته‌وه و شتێكیان پێكهێناوه‌، كه‌  ‌یه‌كەیەكی كۆمەڵایەتیی پێیده‌ڵێن. كۆبوونه‌وه‌یان و ژیانیان له‌و یه‌كه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت، كه‌ به‌كۆمه‌ڵژیانیان، ژیانێكی هه‌ره‌وه‌زییانه‌یه‌ هه‌روا به‌و ئاسانییه‌ ناتوانرێت، ئه‌وه‌ به‌كارببرێت  كه‌ ” ناوێكی دیكه‌ یا واتایه‌كی دیكه‌ بێت بۆ كۆمه‌ڵگه‌”  [Op. Cit., p. 17]. ده‌وڵه‌ت فۆڕمێكی تایبه‌تییه‌ بۆ ڕێكخراوی كۆمەڵایەتیی له‌سه‌ر بناخە‌‌ی دیاریكراوی چه‌ند تایبەتمەندییەكی ته‌واو، ئێمه‌ مشتومڕی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ ” واژه‌ی ده‌وڵه‌ت…. ده‌بێت بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌ دابنرێت یا به‌كارببرێت كه‌ سیسته‌مێكی قوچكەیی (ھەرەمی/ هیراشی) و ناوه‌ندگه‌راییان، هه‌یه .  [Peter Kropotkin, Ethics, p. 317f]به‌م چه‌شنه‌،  ده‌وڵه‌ت ” ده‌زگا‌یه‌كی مێژووویی ڕاگوزه‌ر (ئینتیقالی)ە‌‌، فۆرمێكی كاتیی كۆمه‌ڵگه‌یه، هه‌روه‌ها فۆرمێكه‌ كه‌‌ ئه‌گه‌ری ‘ ته‌واوی له‌ناوبردن و له‌ ڕیشه‌ده‌رهێنانی’  هه‌یه‌‌، هه‌ر وه‌كو چۆن ده‌وڵه‌ت كۆمه‌ڵگه‌ نییه‌” [Bakunin, Michael Bakunin: Selected Writings, p. 151]

به‌كورتییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌ت ڕێگایه‌كی دیاریكراوه‌، كە‌ كاروباره‌كانی مرۆڤی له‌ شوێنێكدا تێدا ڕێكخراوه‌، ڕێگایه‌كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند ده‌زگا‌یه‌كه‌وه‌ دیاریكراوه‌، كه‌ هه‌ر یه‌كەیان‌ به‌ ڕۆڵی خۆی چه‌ند كاراكه‌ته‌رێكی هه‌یه.  به هە‌رحاڵ ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌ نییه‌، كه‌ ده‌وڵه‌ت له‌و ڕۆژه‌وه‌ی‌ ئافەرێنراوه‌ تاكو ئێستا، ڕیزێكی تەنیای گه‌وره‌ی له‌ به‌رد و بلۆك و بوونێكی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت و  هەمان فۆڕمی هەبێت. ده‌وڵه‌ته‌كان له‌ زۆر ڕووه‌وه‌ لە یەكدی جیاوازن، به‌تایبه‌تی له‌ ڕاده‌ی ئاره‌زوویانه‌وه‌ بۆ ده‌سه‌ڵات، یا ده‌سه‌ڵاتدارێتییاندا، له‌ قه‌واره‌ و ھێزی بیرۆكراسییاندا، هه‌وه‌ها له‌ چۆنێتی خۆڕێكخستنیاندا. جیاوازی لە شێوه‌ی پاشایەتی و ئۆلیگاركی/ئۆلیگارشی (Oligarchy) و تیئۆكراسی [فەرمانڕەوایی ئایین Theocracy] و دیكتاتۆریه‌تی پارت و هه‌روه‌ها ( زۆر یان كه‌م) ده‌وڵه‌تی دیمۆكراتی ھەیە.  ده‌وڵه‌تی كۆنی كەمتر بیرۆكراسی و ده‌وڵه‌تی ھاوچەرخی زۆر بیروكرات ھەن.

له‌وه‌ش زیاتر ئەناركیسته‌كان مشتومڕ لەسەر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ” كه‌ ڕژێمی ڕامیاری … هەمیشە ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕژێمی ئابوورییه،‌ كه‌ له‌ جه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌دا، بوونی هه‌یه‌”.  ئه‌مه‌ش واتە ئەوەی كە دەوڵەتەكە هه‌رچۆنێك‌‌ بگۆڕدرێت، “به‌ڵام له‌ به‌خۆوه‌گرتنی شێوه‌ی سیسته‌مه‌ ئابوورییه‌كەیدا ‌به‌رده‌وام ده‌بێت، كه‌ هه‌میشه‌ هێمایه‌كە‌ و له‌ هه‌مان كاتیشدا چه‌قی هێزێكه‌”.  پێویستناكات‌ بوترێت، كه‌ هه‌میشه‌ وه‌كویه‌كن و هه‌ندێك جار  “ڕژێمه‌ ڕامیارییه‌كه‌ی وڵاتێك، خۆی له‌ پاشكۆی  ئه‌و گۆڕانكارییه‌ ئابوورییه‌دا كه‌ ڕویداوه‌، ده‌بینێته‌وه‌، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش له‌ناكاو ده‌چێته‌ قوژبنێكه‌وه‌‌ و به‌رگێكی مۆدێلانه‌ی وا دەپۆشێت، كه‌ لەتەك ئه‌و ڕژێمه‌ ئابوورییه‌ی، كه‌ دروستبوووه‌، بێته‌وه‌” [Kropotkin, Words of a Rebel, p. 118]

له‌كاته‌كانی دیكه‌یشدا، ده‌وڵه‌ت‌ ده‌توانێت بۆ پارێزگاریكردن له‌ سیسته‌مه‌ ئابوورییه‌كە،‌ ڕواڵه‌تی خۆی بگۆڕێت، ئه‌مه‌ش ڕەنگدانەوەیەتی‌. هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ ده‌بینین له‌ به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌ و هه‌ڵچوونی جه‌ماوه‌ریانه‌دا، دیمۆكراسی ده‌گۆڕێت به‌ دیكتاتۆری. دیارترین نموونەش: نموونەی پینۆشێت (Pinochet)ە‌ له‌ چیلی، فرانكۆ (Franco) له‌ ئیسپانیا، مۆسۆلۆنی (Mussolini) له‌ ئیتالیا، هیتله‌ر (Hitler) له‌ ئه‌ڵمانیا، هەموو ئەمانە پشتڕاستكه‌ره‌وه‌ی سەرنجە‌كه‌ی (باكۆنین)ن‌، كه‌ ده‌ڵێت ”  هیچ حكومه‌تێك باشتر له‌ كۆمارییه‌كان خزمه‌تی به‌رژه‌وندی ئابووری بورجوازییه‌كان، ناكه‌ن”  …چینی بورجوازی  ‌”  له‌ تێكشكانی ” هه‌ڵچوون و خرۆشانه‌كانی پڕۆلیتاریادا”  گەر پێویستبكات، ” دیكتاتۆری سەربازی (military)ی پێباشترە “.  [Bakunin on Anarchism, p. 417]

به‌هه‌رحاڵ، ده‌وڵه‌ت هه‌رچۆنێك فۆڕمه‌كانی بگۆڕێت، هێشتاكە هه‌ر چه‌ند كاراكته‌رێكی ئاشكرای خۆی هه‌یه، بەو دەزگا ‌و بەڕێوەبەرایەتییە‌ كۆمەڵایەتیییه‌یدا كە هەیەتی، وه‌كو ‌ده‌وڵه‌تێك ده‌ناسرێته‌وه‌. بەم شێوەیە ده‌توانین بڵێین، كه‌ لای ئەناركیسته‌كان ده‌وڵه‌ت به‌ سێ شت دیاریكراوه ‌:

1-       ” مۆنۆپۆلی توندووتیژی” له‌ ناوچه‌یەكی‌ دیاریكراودا.

2-       ‌‌ ئه‌م توندووتیژییه‌ سروشتێكی ده‌زگایانه‌ی پرۆفیشناڵی هەیە‌، لەتەك :

3-       سروشتی قوچكەییانه و‌ ناوەندگەرایی دەسەڵات و چڕبوونەوەی ده‌سه‌ڵات و دەستپێشخەری لە دەستی كەمایەتییەكدا.

دواخاڵی  ئه‌و سێ خاڵە‌ی سه‌ره‌وه‌، كه‌ (ناوه‌ندگه‌رایی و سروشتی قوچكەیانە‌)یه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كه‌یانه‌، چونكه‌ چڕبوونه‌وە‌ی ناوه‌ندگەرایی، له‌ ده‌ستی كه‌مایەتییەكدا، دابه‌شبوونی كۆمه‌ڵگه‌ به‌سه‌ر فه‌رمانڕه‌و‌ایان و فەرمانڕەواییكراواندا مسۆگەردەكات (ئه‌مه‌ش پێداویستی خولقاندنی  لێژنەیەكی پرۆفێشناڵ دێنێته‌گۆڕێ، تاكو ئەو دابه‌شكردنه‌ بسه‌پێنێت) . ئا لێره‌دا مشتومری باكۆنین ده‌بینین، كه‌ دەڵێت ” لەتەك ده‌وڵه‌تدا ده‌بێت هه‌موو ڕێكخراوه‌كانی ژیانی كۆمەڵایەتی  له‌ سه‌ره‌وه‌ تا خوارەوە‌ به‌ یاسا و به‌پێی بڕیاره‌كانی حكومه‌ت بڕۆن” [The Political Philosophy of Bakunin, p. 242] به‌واتایه‌كی تر ” كەسەكان بەخۆیان فه‌رمانڕه‌وایی خۆیان ناكەن” [Kropotkin, Op. Cit., p. 120].

ئه‌م لایەنە، بۆ هه‌موویان ده‌ستده‌دات، له‌ ده‌وڵه‌تدا، هەموو دانیشتوانی  ناوچه‌كەیەك بۆ دەوڵەت مل كه‌چدەكەن، خۆیان به‌و تاكانه دەسپێرن، كه ده‌زگا بەڕێوەبەرایەتییەكانی ده‌سه‌ڵات، دروستده‌كه‌ن و ئەو ناوچەیە به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. بۆ سه‌پاندنی ئاره‌زوو و ویستی ئه‌م كه‌مایه‌تییه‌، ده‌بێت هێزێكی قۆرخكراویان له‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت. هه‌روه‌كو چۆن ئه‌ندامه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌ كۆمەڵ بڕیاره‌ ڕامیارییەكانیان، كه‌ دەسەڵاتی  پێدروستده‌كه‌ن، كۆنترۆڵكردوون، هه‌ر ئاواش لیژنه‌یه‌كی  خاوه‌ن بەرتەریینن به‌هۆی پێگه ‌و پله‌یانه‌وه‌ له‌ سه‌رجه‌می خه‌ڵكه‌كه‌، جیابوونه‌ته‌وه‌، به‌واتایه‌كی دیكە واتە  له‌ به‌ڕێكردنی  ئاره‌زوو  و ویستیاندا،  ناتوانن متمانه بە خەڵكەكە بكه‌ن.‌ ئه‌مەش لیژنه‌یه‌كی پرۆفیشنا‌ڵانەی پێویسته‌‌، كه‌ بڕیاره‌كانیان ده‌سه‌پێنێت، جا هه‌ر  جۆرێك له‌ هێزی پۆلیس‌، یا هێزێكی سه‌ربازی بێت له‌بری خه‌ڵكانی چه‌كدار.

به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌شبوونی كۆمه‌ڵگه‌ به‌ فه‌رمانڕه‌وایان و فه‌رمانپێكراوانەوە كلیلێكه‌ له چۆنێتی دروستكردنی یا پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت. به‌بێ  دابه‌شبوونێكی ئاوا،  پێویستمان به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی  ئاوا توندووتیژ یا شه‌ڕه‌نگێز، نابێت‌، دەكرێت هه‌ر وا به‌ئاسانی كۆمه‌ڵێكی یه‌كسانمان ببێت، ‌دوور له‌ ده‌سه‌ڵات و ڕێكخستنی قوچكه‌یی‌، (ھەروەك لە زۆرێك لە خێڵە سەرەتاییە بێدەوڵەتەكاندا ھەبووە و لە كۆمەڵگەی ئەناركی داھاتووشدا بوونی دەبێت).  ده‌بێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش بكرێته‌وه،‌ كه‌  ئه‌م دابه‌شبوونه‌ هه‌تا له‌ ده‌وڵه‌تێكی دیمۆكراسیشدا، هه‌یه‌ چونكه‌ ” له‌ناو  ده‌وڵه‌تدا هه‌میشه‌ پێكھاتەی قوچكەیی و باری جیاوازی له‌ نێوان فه‌رمانڕه‌وایان و فه‌رمانپێكراوندا، هه‌یه‌.  هه‌تا گه‌ر دیمۆكراسیش بێت، خۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ فه‌رمانڕه‌واییده‌كه‌ن، به‌یانی  نا‌یكه‌ن،  ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ هێشتا هه‌ر جیاوازییه‌كه‌ له باره‌كاندا هه‌یه‌‌.  له‌ سیسته‌مێكی دیمۆكراسیشدا، تەنیا كه‌مینه‌یه‌ك هه‌لی فه‌رمانڕه‌واییان، هه‌یه‌، ئه‌مانه‌‌ش قه‌ت ناگۆڕدرێن و سه‌ر به‌ توێژاڵی ده‌سته‌بژێر (نخبە/ئێلیت)ن”  [Harold Barclay, The State, pp. 23-4]

ئا ئه‌مه‌یه‌ “كڕۆكی میرایەتی (حكومه‌ت)” كه‌ ” له‌م جووداخوازییه‌دا به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی خۆی ته‌شه‌نه‌پێده‌دات و له‌ته‌ك ئه‌و دەزگایانه‌ی بوونیان هه‌یه‌، كه‌ له‌پێناوی خۆی و هێڕشكردنه‌ سه‌ر خه‌ڵك، ھاتوونەتە گۆڕێ (بوون)، تاكو به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك پێویستبكات، فێریانبكات چۆن پارێزگاریی لە هێشتنه‌وه ‌و ئاساییشی كورسییه‌كه‌ی خۆی بكەن Voltairine de Cleyre, The Voltairine de Cleyre Reader, p. 27 and p. 26]  ئا بەم جۆرە ” ئەوەندەی سەركوتگەری بۆ پرنسیپڵ و  دەسەڵاتی ڕامیاریی دەگەڕێتەوە، ئەوەندە زۆر  بۆ شێوەی ده‌وڵه‌ت و  دەسەڵات ناگەڕێتەوە”. [Bakunin, Op. Cit., p. 211]

ئەوەی كە دەوڵەت نوێنەرایەتی دەسەڵات و چڕبوونه‌وه‌یه‌تی لە دەستی كەمینەیەكدا، ئاشكرایە كە لەسەر بنەمای پێكھاتەی قوچكەیی ڕۆنراوە. نوێنه‌رایه‌تیكردنی دەسەڵات سەرەنجامی هه‌ڵبژاردنی كەسانێكه،‌ دووره‌په‌رێزده‌بن له‌و كەسانە‌ی كه‌ هه‌ڵیانبژاردوون  و دواتریش له‌ ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی ئه‌وان دەبن. بڕوانه‌ به‌شی (B.2.4). زیاتر له‌مه‌ش، ئه‌وانه‌ی كه‌ هه‌ڵبژێردراون دەسەڵاتیان سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌یه‌كی زۆر كێشه ‌و پرس‌، ده‌درێتی و پێیانده‌وترێت، كه‌ بڕیاریان له‌سه‌ربده‌ن، به‌م پێیه‌ش هه‌ر زوو بیرۆكراسی له‌ناویاندا گه‌شه‌ده‌كات، تاكو كۆمه‌ك به‌ گه‌یشتن به‌ بڕیاره‌كان، بكرێت و سه‌رئه‌نجامیش سه‌پاندنی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه‌ پێیاننه‌گه‌یشتوون. به‌ هه‌ر بارێكدا، به‌ هۆی به‌رده‌وامبوونی ئه‌م بیرۆكراسییه‌‌ و كۆنترۆڵكردنی زانیارییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه، هه‌ر به‌زوویی دەسەڵاتێكی ئاوا پەیدادەكات، كه ‌لە دەسەڵاتی ئەوانەی كە بە فەرمی هەڵبژێرراون، زیاترە. هه‌ر  له‌به‌رئه‌مه‌ش ” دەزگا‌ی ئاڵۆزی باڵای ده‌وڵه‌ت…، بەرەو پێكهێنانی چینێك دەڕوات، كە بەدیاریكراوی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت، له‌به‌رچاوبگرن، لەتەك به‌كارهێنانی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی كه‌ هه‌یەتی، بۆ‌ هه‌ڵخه‌ڵاتاندنی باقییه‌كه‌ی دیكه‌ی خەڵك له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیدا،‌ ” [Kropotkin, Selected Writings on Anarchism and Revolution, p. 61]. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانه‌ی خزمه‌تی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن و (وه‌كو پێیانده‌وترێت خزمەتكاریانن)، به‌ به‌راورد به‌وانه‌ی كه‌ خزمه‌تده‌كرێن، ده‌سه‌ڵاتی زۆر زیاتریان هه‌یه. هه‌ر وه‌كو چۆن ڕامیارێك، به‌ به‌راورد به‌وانه‌ی هه‌ڵیانبژاردووه‌، دەسەڵاتی زۆر زیاتری هه‌یه‌. هه‌موو شێوه‌كانی دەو‌ڵه‌ت، وەكو ڕێكخراوێكی قووچكه‌یی ( هه‌ره‌می /هیراشی) بە بێچەندوچوون ده‌بنه‌‌ حه‌وزێكی بیرۆكراسیانه‌، ئه‌م بیرۆكراسییه‌ش له‌و ستراكتووره‌دا، هه‌ر به‌زووی ده‌بێته‌ خاڵێكی په‌یوه‌ندی كرده‌یی بۆ ده‌وڵه‌ت، به‌بێئه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وایانی فه‌رمی له‌به‌رچاوبگیردرێن.‌

ئه‌م په‌راوێزخستنه ‌و بێده‌سه‌ڵاتكردنه‌ی كەسەكان (واته‌‌ به‌هێزكردنی بیرۆكراسی) هۆكارێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ ئەوەی كە ئەناركیسته‌كان دووژمنایه‌تی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن. ئه‌م جۆره‌ پێكهێنانه‌‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كەنه‌وه‌ كه‌ تاكه‌كان بێده‌سه‌ڵات و بێهێزبن، ملكه‌چی بیرۆكراسی بن. ڕۆڵی ده‌سه‌ڵاتدارێتی، مرۆڤ بۆ ئاستی ژماره‌یه‌ك، شتێك، ماتیریاڵێك، داده‌به‌زێنێت، كە لەو باره‌دا تاك یەكسان نییە بە كه‌سێك، كه‌ هیوا و خه‌ون و بیرو هۆش و هه‌ستی هە‌بێت. وه‌كو چۆن پیییەر جۆزیف برۆدۆن به‌توندی پێیداگریی له‌سه‌ر ده‌كات:

” بۆ ئه‌وه‌ی‌ … له‌لایه‌ن چه‌ند دروستكراوێكه‌وه‌ ، ئه‌وانه‌ی نه‌ ڕاستن و نه‌ ئاوه‌زه‌دار و نه‌ خاوه‌نمۆراڵ و نە باشن، نه‌ هیچ باشییه‌كیان تێدایه‌ تاكو ئه‌وه‌ بكه‌ن … فه‌رمانڕه‌وایت به‌سه‌ردا بكرێت، ده‌بێت چاودێری بكرێیت، بپشكێنرێیت، سیخوڕیت به‌سه‌ره‌وه‌ بكرێت، ئاڕاسته‌ بكرێیت، په‌یڕه‌وی یاسا بكه‌یت، ببیته‌ ژماره‌یه‌ك ، تۆمار بكرێیت، په‌رجووت بۆ بكرێت، باوه‌ڕت پێبهێنرێت، كۆنترۆڵ بكرێیت، نرخت له‌سه‌ر‌ دابنرێت، چاودێری بكرێیت، فه‌رمانت به‌سه‌ردا بكرێت …. بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌واییت به‌سه‌ردا بكرێت، ده‌كرێت له‌ هه‌موو چالاكی و كارێكتدا، له‌ هه‌موو كڕین و فرۆشتنێكدا تێبینی بكرێیت، ناونووس بكرێیت، باجت به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت، بپروێنرێیت، بپێورێیت، وه‌كو ژماره‌یه‌ك بژمێردرێیت، هه‌ڵبسه‌نگێنرێیت، مۆڵەتت‌ پێبدرێت، ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ردا بكرێت، ئاگه‌دار بكرێیته‌وه‌، له‌كردنی شته‌كاندا بوارت پێنه‌درێت، سازبكرێیت، ڕاستبكرێیته‌وه‌، به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی بۆ گشت به‌ كه‌ڵك و به‌سوود بیت‌، سزابدرێیت. هه‌روه‌ها به‌ناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریبكه‌یت ده‌خرێیته‌ شوێنێكه‌وه‌‌، ڕابهێنرێیت، به‌ بێگار( سوغره) بگیردرێیت، به‌كاربهێنرێیت، قۆرخ بكرێیت، به‌زۆر یا به‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌سگیر بكرێیت، بگوشێنرێیت، چه‌واشه‌ بكرێیت، بڕوتێندرێیته‌وه‌، دواتریش له‌ كه‌مترین به‌‌ره‌نگاربووه‌نه‌دا، له‌ یه‌كه‌م گله‌ییكردندا، ده‌بێت سه‌ركوتبكرێیت، سزابدرێیت، ببوغزێنرێیت، ڕسوابكرێیت، هه‌راسانبكرێیت ، دواتبكه‌ون و بدۆزرێیته‌وه‌، به‌خراپی مامه‌ڵه‌ت لەتەكدا بكرێت، لێتبدرێت، بێچه‌كبكرێیت، هه‌ناسه‌ت لێببڕرێت، به‌ندبكرێیت، قسه ‌و كرده‌وه‌ت بێهه‌ند وه‌ربگیرێت، سه‌رزه‌نشتبكرێیت، ته‌قه‌ت لێبكرێت، دیپۆرتبكرێیت، بكرێیته‌ ‌قوربانی، بفرۆشررێیت، خیانه‌تت لێبكرێت، سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌ پێتڕاببوێررێت، گاڵته‌ت پێبكرێت، ڕقت لێهه‌ڵبگیرێت، كه‌سایه‌تیت لێزه‌وتبكرێت به‌ ساخته‌چی ناوببرێیت. ئه‌مه‌یه‌ میرایەتی (حكومه‌ت)، ئه‌مه‌یه‌‌‌‌ داوه‌رێتیه‌كه‌ی، ئه‌مه‌یه‌ مۆراڵه‌كه‌ی” . [General Idea of The Revolution, p. 294]

ئه‌مه‌ سروشتی ده‌وڵه‌ته‌ لەتەك هه‌ر یه‌كێك له‌و هه‌وڵانه‌دا، گرنگ نییه‌ چ ئه‌هریمه‌نێكه‌‌، به‌ڵام كاتێك كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ت و كه‌مایه‌تییه‌كه‌ی ده‌پارێزرێت، باشده‌بێت، وه‌كو‌ باكۆنین ده‌ڵێت:

” ده‌وڵه‌ت … ئاشكراترین شتێكە، دزێوترین ده‌زگا‌یه‌كه‌، كه‌ به‌ته‌واوی ڕەتكەرەوەی مرۆڤایه‌تییە. هاوپشتی نێوانی هه‌موو مرۆڤەكان* [پیاوان و ژنان] لەسەر گۆی زەمین تێكده‌شكێنێ و له‌نێویده‌بات، بەمەبەستی وردوخاشكردن و سەركوت و كۆیلەكردنی ئەوانی دیكە [زۆرینە]، ھەندێكیان لە كۆمەڵەیەكدا ڕێكدەخات …

ئه‌م ڕەتكەرەوە ئاشكرایەی مرۆڤایەتی، كە ناوەڕۆكی دەوڵەت پێكدەھێنێت، لە ڕوانگەی دەوڵەتەوە ئەركی باڵا و گەورەترین چاكەكاری ئەوە، لەسەر ئەو بنەمایە ئازاردان و ستەم و چەوساندنەوە و چەپاوڵ و تاڵانی و تیرۆری مرۆڤەكان [ژنان و پیاوان] دەكات، كە لە باری ئاساییدا ئەمانە تاوانن. لەلایه‌كی دیكەوه‌ له‌ ‌ژیانی ڕۆژانه‌دا، له‌ ڕوانگەی نیشتمانپه‌روه‌رییەوە،‌ ‌كاتێك كه‌ ئه‌مانه‌ بە شكۆداریی ده‌وڵه‌ت، تەواودەبن، بۆ پارێزگاریكردنی یا بەردەوامیدان بە ده‌سه‌ڵات، هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌گۆڕدرێن بە‌ فه‌رمان و نیشاندانی چاكە و ئه‌م فه‌رمان و چاككارییانە ده‌بنە‌‌ ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو هاووڵاتییەكی نیشتمانپه‌روه‌ر‌، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ لە هه‌موو كه‌سێك ده‌كرێت، كه‌ ھەر كات بەرژەوەندی دەوڵەت ئەوە بخوازێت، ئەوا نەك تەنیا دژی كەسانی بیانی، بەڵكو دژی ھاومرۆڤانی (ھاووڵاتیانی)** خۆشی ئەنجامیانبدات.

ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ڕاڤەدەكات، كه‌ بۆچی له‌ سەرھەڵدانی ده‌وڵه‌تەوە، دنیای ڕامیاریی هه‌روابووه‌ و به‌رده‌وامیش هه‌روا قۆناخێكی كۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتی بووە بۆ لەخشتەبردن و چەتەگەریی بێسنوور ….. ئه‌وە‌ش ڕۆشندەكاتەوە، كه‌ بۆچی سه‌رجه‌می مێژوووی ده‌وڵه‌تانی كۆن و ھاوچەرخ تەنیا زنجیره‌یه‌ك به‌گژاچونه‌وه‌ و تاوان بووە، بۆچی پاشاو شالیاره‌كان لە ڕابوودوو لە ئێستادا له‌هه‌موو سەردەمەكاندا و له‌هه‌موو وڵاتێكدا – پیاوانی ده‌وڵه‌ت، دیبلۆماسەكان، بیرۆكراته‌كان، شه‌ڕكه‌ره‌كان — ئەگه‌ر له‌ ڕوانگەی مۆڕاڵی ئاسایی و دادپەروەریی مرۆییەوە دادگایی بكرێن، سه‌دان و هه‌زاران جار شایانی سزاواربوون (مەحكومبوون) بە كاری سەخت، یاخود له‌ سێداره‌دانن. لێره‌دا هیچ تۆقاندنێك، هیچ دڵڕه‌قییه‌ك، هیچ سووكایەتییەك بە پیرۆزییەكان، یا گەواھیدانی درۆ، ھیچ فریودانێك، ھیچ ھەڵسوكەوتێكی نەشیاو، ھیچ دەستبڕینێك، ھیچ‌ تاڵانكردنێكی ڕووقایمانە، ھیچ خیانه‌تێكی بێشەرمانە، ھیچ یەك له‌مانه ڕۆژانە‌، ئه‌گه‌ر به‌ناو و‌ له‌لایه‌ن نوێنه‌ران و پیاوانی ده‌وڵه‌ته‌وه، نه‌بووبێت، ڕوویاننەداوە. ئه‌مانه‌ی كه‌ كراون‌، له‌ژێر هیچ ناوێكی دیكەدا نەكراون، به‌ڵكو ته‌نیا له‌ژێر ناو و پاساوی وشه‌ ڕازێنراوەكان ‌و دڵخۆشكەرەكان، بەڵام ھاوكات زۆر ترسناكەكاندا، ئەنجامدراون.” for reasons of state.‘” [Bakunin on Anarchism, pp. 133-4]

 بۆ پاساودانی جه‌نگه‌كان، كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌ستییه‌ سڤیلییەكان (مه‌ده‌نییه‌كان) و ئازادییه‌كانی مرۆڤ، (گه‌ر هه‌مووشیان له‌ناونه‌بات) حكومه‌ته‌كان به‌ به‌رده‌وامی درۆ بۆ كەسەكان، ئه‌و كەسانەی كه‌ بانگه‌شه‌ی نوێنه‌رایەتییان دەكەن، ده‌كه‌ن، به‌رده‌وامن‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و‌ ڕامیاریانه‌ی كه‌ خزمه‌تی كه‌مینه‌یه‌ك له‌ زۆربه‌ ده‌كات، له‌پاڵ ئەنجامدانی تاوانی دیكه‌شدا. گه‌ر ئه‌م ڕامیاریانه‌ش له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ به‌ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رپه‌رچ بدرێنه‌وه‌، ده‌وڵه‌ت به‌دڵخۆشییەوە ئه‌و هێزه‌ی كه‌ له‌ ده‌ستیدابێت و ئه‌وه‌ی پێویست بكات، به‌كاری ده‌هێنێت، تاكو ناڕه‌زاییكه‌ران بگه‌ڕێنێته‌وه‌ شوێنه‌كانی خۆیان (مۆركردنی ئه‌م سه‌ركوتكردنه‌ش به‌نێوی یاسا و فه‌رمانه‌وه‌ ده‌بێت).  ئه‌م سەر‌كوتكردنه‌ش له‌ شێوه‌ی به‌كارهێنای تیمی بكوژ، به‌ده‌ستووریكردن، یا یاساییكردنی ئه‌شكه‌نجه‌دان، سزادانی به‌كۆمه‌ڵ، به‌ندكردنی هه‌میشه‌یی، لەتەك تۆقاندنی دیكه‌دا له‌ شیوه‌ی خراپ خراپدا، به‌ ئه‌نجامده‌گه‌یه‌نرێت.

‌كاتێك كه‌ ده‌وڵه‌ت له‌باری ئاساییدا، كاتێكی زۆر له‌ به‌خراپفێركردن و خراپیپه‌روه‌ردەكردنی كەسەكاندا به‌كارده‌هێنێت….كه‌متر جێگه‌ی سه‌ر سووڕمانه‌، ئه‌مه‌ش تەنیا له‌ ڕێگای خود‌ی ده‌وڵه‌ت خۆیه‌وه‌‌‌، (له‌ كاتێكدا كه‌ ناشارێته‌وه‌) ئه‌نجامیده‌دات، ده‌توانرێت ئه‌وانه‌‌ بزانرێت. مێژووی ده‌وڵه‌ت شتێك نییه،‌ جگه‌ له‌ هه‌وڵدانی ڕاهێنانی كەسەكان و چاودێری نه‌زم و یاسا و فه‌رمانه‌كانی، بۆ كۆنترۆڵكردنیان و كردنیان به كەسانێكی‌ ستاندا‌رت ( لە قاڵبدراو) تاكو كەسەكان بەخۆیان، ئەوانە بەسەر خۆیاندا بچەسپێنن و خۆیانی پێوه‌گرێبدەنەوە‌.

ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی ده‌وڵه‌ت لای ئەناركیسته‌كان جێگای سەرسووڕمان نییه‌، چونكه‌ ئه‌وان ده‌وڵه‌ت وه‌كو هه‌بوونی ماشێنێكی زه‌به‌لاح، لەتەك كۆنترۆڵكردنی هێزێكی بكوژی جێگرەوە بۆ ئه‌و پێكھاتە‌ قوچكەییەكه‌، كه‌ كاراكه‌ته‌رێكی زۆر خراپ و‌ سه‌روبه‌ندی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه‌تی‌، كه‌ له‌ (دوابه‌ش)دا باسی لێوه‌كراوه‌، ده‌بینن . باكۆنین مشتومڕ له‌سه‌ر ” هه‌ر تیئۆرێكی ڕاسته‌وخۆیی یا خۆجێیی (لۆكاڵی) له‌ ده‌وڵه‌تدا” ده‌كات و دەڵێت” لە بنەڕەتدا لەسەر بنەمای سەروەری دامەزراوە، ئەمەش بیرۆكەیەكی خوداوەندیی [لاھوتی]، میتافیزكی و ڕامیارییانەیە، كە پێیوایە جەماوەر توانای نییە فەرمانڕەوایی خۆی بكات، هه‌میشه‌ ده‌بێت ملكه‌چی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عه‌قڵداران بێت و ئه‌وان دادوه‌ریی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن، ئەمەش بەبەكارهێنانی ڕێگایەك یا هەندێك لەو ڕێگایانەی سەرەوە، ده‌بێت ” [Bakunin on Anarchism, p. 142]

وه‌ها سیسته‌مێكی ده‌سه‌ڵاتدارێتی‌، به‌ ئاسایی و سروشتی ناتوانێت ببێته‌ سیستەمێكی ناوه‌ندگه‌را و هیراشی و بیرۆكراسی. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش به‌پێی ناوه‌ندگه‌رییه‌ قوچكەییه‌كه‌ی، سروشته‌ بیرۆكراسییه‌كه‌ی، ده‌وڵه‌ت ده‌بێته‌ بارگرانی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌وه‌، ڕێگره‌ له‌ گەشەكردن و پێشكه‌وتن، له‌و باره‌شدا كۆنترۆڵكردنی هه‌موو شتێكیش ئه‌سته‌مه‌‌. هه‌ر وه‌كو باكۆنین ده‌ڵێت:

” ئه‌وه‌ی كه‌ پێیده‌ڵێن به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كۆمه‌ڵگه ‌و گوایه‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێت….‌ له‌ ڕاستیدا …. به‌گشتی و به‌ به‌رده‌وامی ڕه‌تكه‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه پۆزه‌تیفه‌كانی ناوچه‌كان‌، شاره‌وانییه‌كان‌، كۆمه‌ڵه‌ هه‌ره‌وه‌زییه‌كانی خه‌ڵكییە. هه‌روه‌ها بەرژەوەندی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ تاكه‌كان، كه‌  ملكه‌چی ده‌وڵه‌تن ….. [بەوەی كە] باشترین ھیوا و خەونەكان، ھەموو ھێزە زیندوو و كاراكانی وڵات، كراونەتە قوربانی و لە گۆڕنراون.” [The Political Philosophy of Bakunin, p. 207]

دژایه‌تیكردنی‌ ئەناركیسته‌كان بۆ ده‌وڵه‌ت هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ فۆرمێكی قوچكەیی هه‌یه‌‌، لێره‌دا كۆتایی نایێت‌، به‌ڵكو ئەناركیسته‌كان له‌به‌ر هۆیه‌كی دیكه‌ی گرنگتریش ده‌وڵه‌ت ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌. ئه‌ویش ڕۆڵی ده‌وڵه‌ته‌ له‌ پارێزگاریكردن و پاراستنی ئه‌و چینه‌ی كه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا دژ بە ئەوانی تر( بۆ نموونه‌ چینی كرێكاران)، ئابووری به‌ده‌سته‌وه‌یه‌. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌ژێر ئه‌م سیسته‌مه‌ی ئێستادا، سه‌رمایه‌داره‌كان ” ده‌یانه‌وێت ده‌وڵه‌ت ، بۆ پارێزگاریكردن له‌ سیسته‌می سه‌رمایه‌داری، شێوازه‌ ڕاووڕوتییه‌كانیان یاسایی بكات.” [Berkman, What is Anarchism? p. 16] . هه‌روه‌كو له‌ (به‌شی  B.2.1) قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین،‌ ده‌وڵه‌ت به‌رگریكه‌ره‌ له‌ خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی. بۆ لێدوان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئەناركیسته‌كان مه‌به‌ستیان له‌وه‌ چییه ‌و چۆن له‌ خاوه‌ندارێتییه‌كانی تاكی جیاده‌كه‌نه‌وه‌ ، ئه‌وا سەیری‌ (به‌شی  B.3 ) بكه‌.

ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت له‌ ده‌وڵه‌ته‌ سه‌رمایه‌دارییه‌كاندا، میكانیزمی پاوانكردنی (هه‌یمه‌نه‌كردنی) ده‌وڵه‌ت‌ له‌لایه‌ن گروپێك له‌ ده‌سته‌بژێره‌وه‌یه‌ و هه‌ر بۆ ئه‌وانیشە ( سه‌رئه‌نجامیش كۆمپانییه‌ گه‌وره‌كان به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌ڕۆن، كه‌ ببنه‌ به‌شێك له‌ به‌شه‌ به‌رینه‌كانی ده‌وڵه‌ت). له‌ ڕاستیدا هه‌روه‌كو له‌ (به‌شی  F.8 ) زۆر به‌ قووڵی گفتووگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین ” ڕاستەوخۆ و ناڕاسستەوخۆ، دەوڵەت سەرەكیترین پایە و ئافەرێنەری سەرمایەداری و دەسەڵاتەكەی بەسەر خەڵكیدا بووە و ھێشتاكەش ھەروایە. [Kropotkin, Evolution and Environment, p. 97]. به‌شی  B.2.3 ئەوە نیشاندەدا، كە لە دێمۆكراسیی نوێنەرایەتییدا، ئەم پاوانكردنە، چۆن به‌ده‌ستده‌هێنرێت .

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌مه‌ به‌و واتایه‌ نییه،‌ كه‌ ئەناركیسته‌كان ئاوا بیربكه‌نه‌وه‌، كه‌ ده‌وڵه‌ت ده‌قاودەق‌ ئامرازێكی ئابووریی چینی فه‌رمانڕه‌وایه‌. وه‌كو Malatesta  مشتومڕی له‌سه‌ر ده‌كات و ده‌ڵێت له‌ كاتێكدا ” چینێكی تایبه‌ت (میرایەتی/حكومه‌ت)، لەپێناو‌ دەستەبەركردنی ئامرازە‌ پێویستە‌كانی سه‌ركوتكردن و یاساییكردن و پاراستنی‌ چینی‌ داراكان، لە بەرامبەر داخوازییه‌كانی كرێكاران … له ‌هه‌مان كاتدا ھێزەكانی بەردەستی وه‌كو ئامرازێك بۆ ئافراندنی بەرتەری بۆ خۆیی به‌كارده‌هێنێت، ئەگه‌ر بیشتوانێت ھەروا ژێرڕكێفخستنی چینی داراكانیش. [Errico Malatesta: His Life and Ideas, p. 183] . بەو جۆرە دەوڵەت بەرژەوەندی تایبەتی خۆیشی ھەیە، جیاوازە و ھەندێك جار دژی فەرمانڕەایی دەستەبژێری ئابوورییە. ئەمەش بەو واتایەیە، كە دەبێت ھەردووكیان؛ چ دەوڵەت و چ سەرمایەداری ھەڵبوەشێنرێنەوە. ده‌وڵه‌ت وه‌كو ده‌زگا‌یه‌كی ناسراو، سه‌ركوتكه‌ر، چه‌وسێنه‌ر وه‌كو چینێك. ئه‌م شێوازانه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ section B.2.6 مشتومڕیان له‌سه‌رده‌كرێت.

داكۆكیكاری لە سەرمایەداری وەك بەشێك لە ئەركەكانی، كە دەوڵەت تێیدا بەشدارە تەنیا پاوانكردنی ڕامیاریی نییە، بەڵكو لە پاوانكردنی ئابوورییشدا بەشداردەبێت. ئەم پاوانكردنە بۆی ھەیە شێوەی جیاواز لەخۆی بگرێت، ھەر لە پاراستنی ئاسایی مافی خاوەندارێتی سەرمایەداری لە شوێنەكانی كاردا و تا دەگاتە بەھرەكێشیی ڕاستەوخۆی كار، دەگرێتەوە . لە كاتێكدا كە لە باری ئاساییدا ڕۆڵی دەوڵەت بۆ مەیسەركردنی پاوانگەریی ئابووریییە، ھەروا بۆی ھەیە ھەوڵی كەمكردنەوەی سروشتی دژەكۆمەڵایەتییانەی بازاری سەرمایەداری و شێوازبەندی خراپەكارییەكانی بدات.  ئه‌م لایەنە‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ به‌شی  B.2.2. باسده‌كین.

پێویست به‌وه‌ ناكات، كه‌ بڵێێن ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه‌ نیشانه‌ی ده‌وڵه‌تن‌، به‌هۆی ڕێكه‌وته‌وه‌ په‌ره‌ناسێنن. هه‌ر وه‌كو له‌ به‌شی section H.3.7 له‌باره‌یه‌وه‌ دواوین، ئەناركیستەكان ڕوانگەیەكی كراوەیان بۆ دەوڵەت ھەیە. ئەمەش بەو واتایەیە كە ده‌وڵه‌ت لەپێناو ئاسانكردنی ڕۆڵگیران و بەجێگەیاندنی ئەركەكانیدا، سروشتێكی قوچكەیی ھەیە. هه‌ر وه‌ك له‌ ( بەشی B.2.4) و (بەشی B.2.5)دا خراوەتەڕوو، خوازراوی ناوه‌ندگه‌رایی له‌ ده‌وڵه‌تدا بۆ ئه‌وه‌یە، كه‌ ڕۆڵی سه‌روه‌رێتی ده‌سته‌بژێر بپارێزرێت، كه‌ ئه‌مه‌ش چالاكانه‌ و به‌ هوشیارییەوە ئافەرێنراوه‌، تاكو ئه‌مه‌ ئه‌نجامبدات. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ نیشانده‌دات كه‌ ده‌وڵه‌ت بەپێی‌ سروشتی له‌ سه‌ره‌وه‌ تاكو خواره‌وه‌ی‌ ده‌زگا‌كانی، ھێز له‌ ده‌ستی چەند كەسێكدا ناوه‌ندییدەكاتەوە، سه‌رئه‌نجامه‌كه‌ش، ده‌وڵه‌ت ” لەتەك ڕێساكە (سو‌نه‌ت‌كەی)، پێكھاتە قوچكەییه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها تاڕاده‌یه‌كیش بەرتەنگییە نه‌ته‌وه‌ییەكەی ‌‌… ناتوانرێت وەك‌ ئامرازێك بێت بۆ ڕزگاری بەكارببرێت”. [Kropotkon, Evolution and Environment, p. 78] هه‌ر لەبەرئەمەیە‌، كه‌ ئەناركیسته‌كان ئامانجدارانه‌ دەیانەوێت شێوازێكی نوێ بۆ ڕێكخستنی كۆمەڵایەتی و ژیان، بئافرێنن، شێوازێكی ناناوه‌ندگەرایانە (ناسێنتراڵانە)، له‌سه‌ر بنەمای بڕیاردان له‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ و لەنێوبردنی پێكھاتە و پلەبەندی قوچكەیی.‌

له‌ كۆتاییدا ده‌بێت ئاماژه‌ به‌وه‌ بده‌ین، كه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ ئەناركیسته‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ده‌وڵه‌ته‌كان تیایاندا هاوبه‌شن و خاڵی ناوكۆییانن، ئه‌وه‌ش ده‌زانن، كه‌ هه‌ندێك فۆرم له‌ ده‌وڵه‌ت، له‌وانی دیكه‌یان باشترن. بۆ نموونە، دیمۆكراتییه‌كان پێده‌چن له‌ دیكتاتۆره‌كان یا پاشاییه‌كان، كه‌متر سه‌ركوتكه‌ر بن. ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌ ده‌رده‌چێت، ئەگه‌ر سه‌رئه‌نجامێكی وه‌كو ئه‌وه‌ وه‌ربگیردرێت كه‌ ” له‌ ڕه‌خنه‌ گرتندا له‌ میرایەتییەكی (حكومه‌تێكی) دیمۆكراتی ئه‌وه‌ نیشانبدات، كه‌ ئێمه‌ خۆشیمان له‌ میرایەتییەكی پاشایی دێت. ئێمه‌ بڕوای ته‌واومان بەوە هه‌یه‌، كه‌ میرایەتییەكی كۆماریی هه‌ره ناته‌واو هه‌زار جار له‌ باشترین میرایەتی ڕۆشنبیرانه‌ی پاشایی باشتره‌”. [Bakunin, Bakunin on Anarchism, p. 144] سەرەرای ئەوەش، ئه‌مه‌ سروشتی یاخود ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت ناگۆڕێت. له‌ڕاستیدا، ئه‌و ئازادییانه‌ی كه‌ هه‌مانن،‌ په‌یوه‌ندیان به‌ باشیی هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌ته‌وه نییه‌‌، به‌ڵكو سه‌رئه‌نجامی بەرھەڵستی و به‌گژداچوونه‌وه‌ی خه‌ڵكین دژی ده‌وڵه‌ت و بەكاربردنی سەربەخۆیی خودی خەڵكییە. ئەگەر بواری پێبدرێت، ده‌وڵه‌ت بەزوویی ئازادییەكان و مافەكان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و دەگۆرێتەوە بە یاسا مردووەكانی پێداگری، شتگەلێك كە بە چاپكراوی زۆر جوان دەردەكەون، بەڵام لە كەتواری ژیاندا، ھەرگیز كردەیی ناكرێنەوە

بەم جۆرە لە درێژەی ئەم بەشەدا مشتومر لەسەر دەوڵەت، ڕۆڵ و كاراییەكانی لەسەر ئازادی كۆمەڵگە و ئەوەی كە كێ لە بوونی سوودمەند دەبێت، دەكرێت. بۆ خوێندنەوەی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە، خوێنەوەی وتارێكی كلاسیكی كرۆپۆتكین ، The State: It’s Historic Role ,Kropotkin، دەوڵەت و ڕۆڵە مێژوووییەكەی، بەسوود دەبێت. ھەروەھا خوێندنەوەی (دەوڵەت، سەرنجدانێكی نوێ لە پێشینەكانی دەوڵەت، چۆنیەتی گۆڕانی لە ماوەی ھەزاران ساڵدا و سروستی دەوڵەتی نوێ، نووسینی ھاروڵد باركلی Harold Barclay’s The State ، سوودبەخش دەبێت.

***********************************

سەرچاوە : http://anarchism.pageabode.com/afaq/index.html

بەستەری وەرگێڕدراوی بەشەكانی دیكە : http://www.kurdish-afaq.tk

?B.2 – boçî enarkîstekan djayetî dewllet deken

(B.2) boçî enarkîstekan djayetî dewllet deken?

An Anarchist FAQ (B2)

w. Zahîr Bahîr

Herweku pêştir le (section B.1) têbînîkra, enarkîstekan dij be hemû formêkî desellatin, bedrêjayî mêjûu wze û twana û katî xoyan betaybetî djî dû form bekarbirduwe, ke yekêkyan sermayedarîye û ewey dîkeşyan dewllete. Em dû formeş beyekewe grêdrawn û beasanî leyekdî cyanakrênewe.

“dewllet …. Û sermayedarî rastî û aydyayekin, ke natwanîn leyekdî cudayan bkeynewe. Em dezgane le rêrrewî mêjûuda berewpêşeweçûn û komekyan beyekdî kirdwe û deken û yektir behêzdeken. Emane beyekewe grêdrawn… Nek be rêkewt û bebê ho, bellku be peywendî nêwanyan û hokar û karayî dananeweyan leser yektirî, emeş beyekewe peywestîkridûn”  kropotkîn [Kropotkin, Evolution and Environment, p. 94]

Lem beşeda, be zincîre û be dway yektirda, bas lewe dekeyn, boçî enarkîstekan dij î dewlletin, her bo emeş bepêy pêwîstî, twêjînewe û lêkdanewe leser peywendî dewllet be sermayedarîyewe dekeyn.

Ey kewate dewllet çîye? Herweku malatêsta Malatesta dellêt enarkîstekan ” wajey (dewllet)yan be watay koy tewawî dezga ramyarîy û yasayî û dadgayî û serbazîy û dezga darayîyekan, bekarbirduwe û hêştakeş bekardeben,  ke le nêwendî em dezgayanewe, dewllet bo berrêwebirdnî karubarekanî, kontrollî hellsukewtî kesayetî û takekanî komellî, pêdekat.  Berpirsyarbûn le parastinyan, le xellkeke desêndirêtewe û dedrêt be xellkêkî tir, ke bepêy  plew payekanyan ya le rêgay  nwênerayetîkirdnewe, birrwayanpêdekrêt û berjewendîyan le desellatda heye û ew desellateyan debêt, ke yasakan bo hemû kesêk û bo hemû ştêk, herweha bo milkeçpêkirdnî takekanî komell, bo çawdêrîkirdinyan  ya çawtêbrrînyan, dabnên, ger pêwîstîşîkrid, be komell bekarbirdnî zorîş beramberyan degîrdirêteber. ” [Anarchy, p. 17]

Malatêsta leser qsekanî berdewam debêt û dellêt:

” lay ême hkumet, yaxud dewllet le fermanrrewayan û fermanrrewayîkrawan, drustdebêt …. Ewanen ke desellatî (pawerî) drustkirdnî yasakanyan heye, bo ewey çawdêrî û kontrollî peywendîye nawxoyyekanî nêwan mrovekanyan pêbken, taku dillnyabin ew yasayane berrêdekrên …. Dîsanewe ewey ke le astêkî kem ya zorda desellatyan heye, ew desellateyan le bwarî komellayetî û le hêzî cesteyî û mêşk û hoş û desellatî abûrîyanda beser hemû  komonêtîyekeda, bekardeben, taku bo cêbecêkirdnî arezuwekanî ewan, fermanrrewayan, hemû kesêk milkeç bken. Beboçûnî ême em desellateş le sereta destûrîyekanî hkumetî desellatdarda, bercestedebêt ”  [Op. CIt., p. 19]

Kroptikîn)îş kem ta zor heman lêkdanewey bo dewllet û hkumet kirduwe, miştumrrî ewe dekat, ke dewllet ” her betenya desellatêk nîye berraserî komellgewe, bellku çirrbûneweyekî hemelayeneye û herwek çirrbûnewey zorîney karubarekanî jyanî komellge le destî hendêkda …. Mîkanîzmêkî tewawî yasadanan û cêbecêkirdne (karî polîsîy) le sîstemêkda, taku hendêk çîn le pawangerîy (domîneyt) ewanî tirda  milkeçbkat” [The State: Its Historic Role, p. 10 ]

Lay (bakonîn)îş hemû dewlletekan ” le nawerrokda maşênêkin, ke fermanrrewayî cemawereke le serewe, behoy…. Kemayetîyekî berterîdar (îmtyazdar)ewe, deken, bew byanuwey ke gwaye sûd û berjewendî rastîney kesekan , le xudî kesekan xoyan baştir dezanin” [The Political Philosophy of Bakunin, p. 211] leheman basda Murray Bookchin denûsêt” belanîkemewe dewllet sîstemêkî şarezayaneye (Professional) le ramallîn û naçarkirdnî komell û komellge,  ke le rastîda sîstemî berrêwebirdnî komellayetîyane nîye, gerçî ta êstaş sawîlkane lelayen zorîney xellk û bîrdoze ramyarekanewe, awa deçwênrêt û denasrêt. Lêreşda dekrêt wajey şareza (provêşnall)  weku wajey naçarkirdin “Coercion ”  leberçaw bgîrdirêt ….. Katêk ke naçarkirdin “Coercion” le qallbî dezgayî dedrêt û deaxnirête qallbî şarezayî (profêşnellêtî)yewe û dezgayî dekrêt û debête prrogramêk (menhecêk) û formêkî rêkxer le kontrollkirdnî komellayetîyda… Ew kate ew wataye degeyenêt, katêk kesekan le jyanî rojaneyan hellkenran û le komonêtyekeyan dabrran û çawerrwanî eweyan lênekrêt, ke bexoyan karubarî xoyan rêkbxen, bellku be yarmetî kontrollkirdinyan be tundûtîjî, ew karane encambden … Ewa detwanîn betewawî qse leser dewllet bkeyn” [Remaking Society, p. 66] .

Herweku Bukçîn (Bookchin) amajey pêkrid, enarkîstekan ew  aydyaye retdekenewe, ke dewllet weku komellge ya her grupêk le mrovekan bêt, yaxûd katêk ke mrovekan be komell beyekewe jyawn ya  beyekewe jyanyan rêkxistuwe, ewey geyandibêt, ke ewe dewllet bêt. Weku kropotkîn têbînîkirduwe û hoyekeşî lêkdawetewe, çewaşebûneke lewêdaye  ” enarkîstekan begşitî wamamelleyan letekda krawe û tawanbarkrawn, ke deyanewêt ‘komellge brruxênin’  û layingrî gerranewen bo ‘ berdewamîdan be cengî her yek djî hemuwan’ ”  em hellwêste ew rastîye  nabînêt, ke hezaran sall pêş ewey nawî dewllet bbîstirêt, mrov le komellgeda jyawe  û le serencamda dewllet yekêk buwe lew formaney ke komellge le rêrrewî  mêjûuda nasîwnî”  [Op. CIt., p. 10]

Leberewe, her awa bew sadeye, dewllet fîdrasyonêk le takekanî komellge ya le xellkeke, nîye, bellku her wek malatêsta cextî leser kirdotewe, nabêt dewllet bewe biçwênrêt, ke ” herewezîyekî mrovaneye û têyda mrovekan le nawçeyekî taybetda beyekewe kobûnetewe û ştêkyan pêkhênawe, ke  yekeyekî komellayetîy pêydellên. Kobûneweyan û jyanyan lew yeke komellayetîyeda ewe nageyenêt, ke bekomelljyanyan, jyanêkî herewezîyaneye ” herwa bew asanîye natwanrêt, ewe bekarbibrêt  ke ” nawêkî dîke ya watayekî dîke bêt bo komellge”  [Op. CIt., p. 17]. Dewllet forrmêkî taybetîye bo rêkixrawî komellayetîy leser bnaxey dyarîkrawî çend taybetmendîyekî tewaw, ême miştumrrî ewe dekeyn, ke ” wajey dewllet…. Debêt bo ew komellgane dabnirêt ya bekarbibrêt ke sîstemêkî quçkeyî (heremî/ hîraşî) û nawendgerayyan, heye .  [PEter Kropotkin, Ethicis, p. 317f]bem çeşne,  dewllet ” dezgayekî mêjûuîy raguzer (întîqalî)e, formêkî katîy komellgeye, herweha formêke ke egerî ‘ tewawî lenawbirdin û le rîşederhênanî’  heye, her weku çon dewllet komellge nîye” [Bakunin, Michael Bakunin: Selected Writings, p. 151]

Bekurtîyekey dewllet rêgayekî dyarîkrawe, ke karubarekanî mrovî le şwênêkda têda rêkixrawe, rêgayeke lelayen çend dezgayekewe dyarîkrawe, ke her yekeyan be rollî xoy çend karaketerêkî heye.  Be herhall emeş watay ewe nîye, ke dewllet lew rojewey aferênrawe taku êsta, rîzêkî tenyay gewrey le berd û blok û bûnêkî serbexoy hebêt û  heman forrmî hebêt. Dewlletekan le zor ruwewe le yekdî cyawazn, betaybetî le radey arezûyanewe bo desellat, ya desellatdarêtîyanda, le qeware û hêzî bîrokrasîyanda, heweha le çonêtî xorrêkxistinyanda. Cyawazî le şêwey paşayetî û olîgarkî/olîgarşî (Oligarchiy) û tîokrasî [fermanrrewayî ayîn theocraciy] û dîktatoryetî part û herweha ( zor yan kem) dewlletî dîmokratî heye.  Dewlletî konî kemtir bîrokrasî û dewlletî hawçerxî zor bîrukrat hen.

Leweş zyatir enarkîstekan miştumirr leser ewe deken ” ke rjêmî ramyarî … Hemîşe rengdanewey rjêmî abûrîye, ke le cergey komellgekeda, bûnî heye”.  Emeş wate ewey ke dewlleteke herçonêk bgorrdirêt, “bellam le bexowegirtnî şêwey sîsteme abûrîyekeyda berdewam debêt, ke hemîşe hêmayeke û le heman katîşda çeqî hêzêke”.  Pêwîstnakat butrêt, ke hemîşe wekuyekin û hendêk car  “rjême ramyarîyekey wllatêk, xoy le paşkoy  ew gorrankarîye abûrîyeda ke ruydawe, debînêtewe, her leberemeş lenakaw deçête qujbinêkewe û bergêkî modêlaney wa depoşêt, ke letek ew rjême abûrîyey, ke drustibûwe, bêtewe” [Kropotkin, Words of a Rebel, p. 118]

Lekatekanî dîkeyişda, dewllet detwanêt bo parêzgarîkirdin le sîsteme abûrîyeke, rwalletî xoy bgorrêt, emeş rengdaneweyetî. Her bem hoyeşewe debînîn le beramber bzutnewe û hellçûnî cemaweryaneda, dîmokrasî degorrêt be dîktatorî. Dyartirîn nmûneş: nmûney pînoşêt (Pinochet)e le çîlî, franko (Franco) le îspanya, mosolonî (Mussolini) le îtalya, hîtler (Hitler) le ellmanya, hemû emane piştrrastkerewey serincekey (bakonîn)n, ke dellêt ”  hîç hkumetêk baştir le komarîyekan xizmetî berjewnidî abûrî burcwazîyekan, naken”  …çînî burcwazî  ”  le têkişkanî ” hellçûn û xroşanekanî prrolîtaryada”  ger pêwîstibkat, ” dîktatorî serbazî (military)î pêbaştre “.  [BAkunin on Anarchism, p. 417]

Beherhall, dewllet herçonêk forrmekanî bgorrêt, hêştake her çend karakterêkî aşkray xoy heye, bew dezga û berrêweberayetîye komellayetîyyeyda ke heyetî, weku dewlletêk denasrêtewe. Bem şêweye detwanîn bllêyn, ke lay enarkîstekan dewllet be sê şit dyarîkrawe :

1-         ” monopolî tundûtîjî” le nawçeyekî dyarîkrawda.

2-         em tundûtîjîye sruştêkî dezgayaney profîşnallî heye, letek :

3-         sruştî quçkeyyane û nawendgerayî desellat û çirrbûnewey desellat û destipêşxerî le destî kemayetîyekda.

Dwaxallî  ew sê xalley serewe, ke (nawendgerayî û sruştî quçkeyane)ye here gringekeyane, çunke çirrbûnewey nawendgerayî, le destî kemayetîyekda, dabeşbûnî komellge beser fermanrrewayan û fermanrrewayîkrawanda msogerdekat (emeş pêdawîstî xulqandinî  lêjneyekî profêşnall dênêtegorrê, taku ew dabeşkirdne bsepênêt) . A lêreda miştumrî bakonîn debînîn, ke dellêt ” letek dewlletda debêt hemû rêkixrawekanî jyanî komellayetî  le serewe ta xwarewe be yasa û bepêy birryarekanî hkumet brron” [The Political Philosophy of Bakunin, p. 242] bewatayekî tir ” kesekan bexoyan fermanrrewayî xoyan naken” [Kropotkin, Op. CIt., p. 120].

Em layene, bo hemûyan destdedat, le dewlletda, hemû danîştwanî  nawçekeyek bo dewllet mil keçdeken, xoyan bew takane despêrn, ke dezga berrêweberayetîyekanî desellat, drustdeken û ew nawçeye berrêwedeben. Bo sepandinî arezû û wîstî em kemayetîye, debêt hêzêkî qorixkrawyan le nawçekeda hebêt. Herweku çon endamekanî dewllet be komell birryare ramyarîyekanyan, ke desellatî  pêdrustdeken, kontrollkirdûn, her awaş lîjneyekî  xawen berterîyinin behoy pêge û pleyanewe le sercemî xellkeke, cyabûnetewe, bewatayekî dîke wate  le berrêkirdnî  arezû  û wîstyanda,  natwanin mitmane be xellkeke bken. Emeş lîjneyekî profîşnallaney pêwîste, ke birryarekanyan desepênêt, ca her  corêk le hêzî polîs, ya hêzêkî serbazî bêt lebrî xellkanî çekdar.

Bem şêweye dabeşbûnî komellge be fermanrrewayan û fermanpêkrawanewe klîlêke le çonêtî drustkirdnî ya pêkhênanî dewllet. Bebê  dabeşbûnêkî awa,  pêwîstman be berrêweberayetîyekî  awa tundûtîj ya şerrengêz, nabêt, dekrêt her wa beasanî komellêkî yeksanman bbêt, dûr le desellat û rêkxistinî quçkeyî, (herwek le zorêk le xêlle seretayye bêdewlletekanda hebuwe û le komellgey enarkî dahatûşda bûnî debêt).  Debêt cext leser eweş bikrêtewe, ke  em dabeşbûne heta le dewlletêkî dîmokrasîşda, heye çunke ” lenaw  dewlletda hemîşe pêkhatey quçkeyî û barî cyawazî le nêwan fermanrrewayan û fermanpêkrawinda, heye.  Heta ger dîmokrasîş bêt, xo ewaney ke emrro fermanrrewayîdeken, beyanî  naîken,  eme cge lewey ke hêşta her cyawazîyeke le barekanda heye.  Le sîstemêkî dîmokrasîşda, tenya kemîneyek helî fermanrrewayyan, heye, emaneş qet nagorrdirên û ser be twêjallî destebjêr (nixbe/êlît)n”  [Harold Barclay, The State, pp. 23-4]

A emeye “krrokî mîrayetî (hkumet)” ke ” lem cûdaxwazîyeda berjewendîye taybetîyekanî xoy teşenepêdedat û letek ew dezgayaney bûnyan heye, ke lepênawî xoy û hêrrişkirdne ser xellk, hatûnete gorrê (bûn), taku be her şêweyek pêwîstibkat, fêryanbkat çon parêzgarîy le hêştnewe û asayîşî kursîyekey xoy bken Voltairine de Cleyre, The Voltairine de Cleyre Reader, p. 27 and p. 26]  a bem core ” ewendey serkutgerî bo prinsîpill û  desellatî ramyarîy degerrêtewe, ewende zor  bo şêwey dewllet û  desellat nagerrêtewe”. [BAkunin, Op. CIt., p. 211]

Ewey ke dewllet nwênerayetî desellat û çirrbûneweyetî le destî kemîneyekda, aşkraye ke leser bnemay pêkhatey quçkeyî ronrawe. Nwênerayetîkirdnî desellat serencamî hellbjardinî kesanêke, dûreperêzdebin lew kesaney ke hellyanbjardûn  û dwatrîş le derewey kontrollî ewan debin. Birrwane beşî (B.2.4). Zyatir lemeş, ewaney ke hellbijêrdrawn desellatyan sebaret be jmareyekî zor kêşe û pris, dedrêtî û pêyandewtirêt, ke birryaryan leserbden, bem pêyeş her zû bîrokrasî lenawyanda geşedekat, taku komek be geyiştin be birryarekan, bikrêt û serencamîş sepandinî ew birryaraney ke pêyannegeyiştûn. Be her barêkda, be hoy berdewambûnî em bîrokrasîye û kontrollkirdnî zanyarîyekan lelayen ewewe, her bezûîy desellatêkî awa peydadekat, ke le desellatî ewaney ke be fermî hellbijêrrawn, zyatre. Her  leberemeş ” dezgaî allozî ballay dewllet…, berew pêkhênanî çînêk derrwat, ke bedyarîkrawî berrêwebirdnî dewllet, leberçawbigrin, letek bekarhênanî ew ezmûney ke heyetî, bo hellxellatandinî baqîyekey dîkey xellk le pênawî berjewendîyekanî xoyda, ” [Kropotkin, Selected Writings on Anarchism and Revolution, p. 61]. Emeş ewe degeyenêt, ewaney xizmetî xellkî deken û (weku pêyandewtirêt xizmetkaryanin), be berawrid bewaney ke xizmetdekrên, desellatî zor zyatiryan heye. Her weku çon ramyarêk, be berawrid bewaney hellyanbjarduwe, desellatî zor zyatrî heye. Hemû şêwekanî dewllet, weku rêkixrawêkî qûçkeyî ( heremî /hîraşî) be bêçenduçûn debne hewzêkî bîrokrasyane, em bîrokrasîyeş lew sitraktûreda, her bezûy debête xallêkî peywendî kirdeyî bo dewllet, bebêewey fermanrrewayanî fermî leberçawbigîrdirên.

Em perawêzxistne û bêdesellatkirdney kesekan (wate behêzkirdnî bîrokrasî) hokarêkî serekîye bo ewey ke enarkîstekan dûjimnayetî dewllet deken. Em core pêkhênane cext leser ewe dekenewe ke takekan bêdesellat û bêhêzbin, milkeçî bîrokrasî bin. Rollî desellatdarêtî, mrov bo astî jmareyek, ştêk, matîryallêk, dadebezênêt, ke lew bareda tak yeksan nîye be kesêk, ke hîwa û xewn û bîru hoş û hestî hebêt. Weku çon pîyyer cozîf brodon betundî pêydagrîy leser dekat:

” bo ewey … Lelayen çend drustikrawêkewe , ewaney ne rastin û ne awezedar û ne xawenmorall û ne başn, ne hîç başîyekyan têdaye taku ewe bken … fermanrrewayt beserda bikrêt, debêt çawdêrî bikrêyt, bpişkênrêyt, sîxurrît beserewe bikrêt, arraste bikrêyt, peyrrewî yasa bkeyt, bbîte jmareyek , tomar bikrêyt, percût bo bikrêt, bawerrt pêbhênrêt, kontroll bikrêyt, nrixt leser dabnirêt, çawdêrî bikrêyt, fermant beserda bikrêt …. Bo ewey fermanrrewayît beserda bikrêt, dekrêt le hemû çalakî û karêktda, le hemû krrîn û froştinêkda têbînî bikrêyt, nawnûs bikrêyt, bact beserda bsepênrêt, bpirwênrêyt, bpêwrêyt, weku jmareyek bijmêrdirêyt, hellbsengênrêyt, mollett pêbdirêt, desellatt beserda bikrêt, agedar bikrêytewe, lekirdnî ştekanda bwart pênedrêt, sazbikrêyt, rastibkrêytewe, be byanuy ewey bo gişt be kellk û besûd bît, szabdirêyt. Herweha benawî berjewendî giştîyewe bo ewey beşdarîbkeyt dexrêyte şwênêkewe, rabhênrêyt, be bêgar( suxre) bgîrdirêyt, bekarbihênrêyt, qorx bikrêyt, bezor ya be herreşe desgîr bikrêyt, bguşênrêyt, çewaşe bikrêyt, brrutêndirêytewe, dwatrîş le kemtirîn berengarbuweneda, le yekem gleyîkirdinda, debêt serkutbikrêyt, szabdirêyt, bbuxzênrêyt, riswabkirêyt, herasanbikrêyt , dwatbkewn û bdozrêytewe, bexrapî mamellet letekda bikrêt, lêtbidrêt, bêçekbikrêyt, henaset lêbbirrrêt, bendibkrêyt, qse û kirdewet bêhend werbigîrêt, serzeniştibkrêyt, teqet lêbkirêt, dîportibkrêyt, bikrêyte qurbanî, bifroşrrêyt, xyanett lêbkirêt, serbarî hemû ewane pêtrrabbiwêrrêt, galltet pêbkirêt, riqt lêhellbigîrêt, kesayetît lêzewtibkrêt be saxteçî nawbibrêyt. Emeye mîrayetî (hkumet), emeye dawerêtyekey, emeye morallekey” . [General Idea of The Revolution, p. 294]

Eme sruştî dewllete letek her yekêk lew hewllaneda, gring nîye çi ehrîmenêke, bellam katêk ke berjewendî dewllet û kemayetîyekey deparêzrêt, başdebêt, weku bakonîn dellêt:

” dewllet … Aşkratrîn ştêke, dzêwtirîn dezgayeke, ke betewawî retkerewey mrovayetîye. Hawpiştî nêwanî hemû mrovekan* [pyawan û jnan] leser goy zemîn têkdeşkênê û lenêwîdebat, bemebestî wirduxaşkirdin û serkut û koylekirdnî ewanî dîke [zorîne], hendêkyan le komelleyekda rêkdexat …

Em retkerewe aşkrayey mrovayetî, ke nawerrokî dewllet pêkdehênêt, le rwangey dewlletewe erkî balla û gewretrîn çakekarî ewe, leser ew bnemaye azardan û stem û çewsandnewe û çepawll û tallanî û tîrorî mrovekan [jnan û pyawan] dekat, ke le barî asayîda emane tawanin. Lelayekî dîkewe le jyanî rojaneda, le rwangey nîştmanperwerîyewe, katêk ke emane be şkodarîy dewllet, tewawdebin, bo parêzgarîkirdnî ya berdewamîdan be desellat, hemû emane degorrdirên be ferman û nîşandanî çake û em ferman û çakkarîyane debne erkî serşanî hemû hawullatîyekî nîştmanperwer, çawerrwanî ewe le hemû kesêk dekrêt, ke her kat berjewendî dewllet ewe bixwazêt, ewa nek tenya djî kesanî byanî, bellku djî hawimrovanî (hawullatyanî)** xoşî encamyanbdat.

Eme ewe ravedekat, ke boçî le serhelldanî dewlletewe, dinyay ramyarîy herwabuwe û berdewamîş herwa qonaxêkî komellayetî û mrovayetî buwe bo lexiştebirdin û çetegerîy bêsnûr ….. Eweş roşindekatewe, ke boçî sercemî mêjûuy dewlletanî kon û hawçerx tenya zincîreyek begjaçunewe û tawan buwe, boçî paşaw şalyarekan le rabûdû le êstada lehemû serdemekanda û lehemû wllatêkda – pyawanî dewllet, dîblomasekan, bîrokratekan, şerrkerekan — eger le rwangey morrallî asayî û dadperwerîy mroyyewe dadgayî bikrên, sedan û hezaran car şayanî szawarbûn (mehkumbûn) be karî sext, yaxud le sêdaredanin. Lêreda hîç toqandinêk, hîç dillrreqîyek, hîç sûkayetîyek be pîrozîyekan, ya gewahîdanî dro, hîç frîwdanêk, hîç hellsukewtêkî neşyaw, hîç destibrrînêk, hîç tallankirdnêkî rûqaymane, hîç xyanetêkî bêşermane, hîç yek lemane rojane, eger benaw û lelayen nwêneran û pyawanî dewlletewe, nebûbêt, rûyannedawe. Emaney ke krawn, lejêr hîç nawêkî dîkeda nekrawn, bellku tenya lejêr naw û pasawî wşe razênrawekan û dillxoşkerekan, bellam hawkat zor trisnakekanda, encamdrawn.” ‘for reasons of state.'” [Bakunin on Anarchism, pp. 133-4]

 bo pasawdanî cengekan, kemkirdnewey serbestîye svîlîyekan (medenîyekan) û azadîyekanî mrov, (ger hemûşyan lenawnebat) hkumetekan be berdewamî dro bo kesekan, ew kesaney ke bangeşey nwênerayetîyan deken, deken, berdewamin le berrêwebirdnî ew ramyaryaney ke xizmetî kemîneyek le zorbe dekat, lepall encamdanî tawanî dîkeşda. Ger em ramyaryaneş lelayen xellkewe bederbrrînî narrezayî berperç bidrênewe, dewllet bedillxoşîyewe ew hêzey ke le destîdabêt û ewey pêwîst bkat, bekarî dehênêt, taku narrezayîkeran bgerrênêtewe şwênekanî xoyan (morkirdnî em serkutkirdneş benêwî yasa û fermanewe debêt).  Em serkutkirdneş le şêwey bekarhênay tîmî bkuj, bedestûrîkirdin, ya yasayîkirdnî eşkencedan, szadanî bekomell, bendkirdnî hemîşeyî, letek toqandinî dîkeda le şîwey xrap xrapda, be encamdegeyenrêt.

Katêk ke dewllet lebarî asayîda, katêkî zor le bexrapfêrkirdin û xrapîperwerdekirdnî kesekanda bekardehênêt….kemtir cêgey ser sûrrmane, emeş tenya le rêgay xudî dewllet xoyewe, (le katêkda ke naşarêtewe) encamîdedat, detwanrêt ewane bzanrêt. Mêjûy dewllet ştêk nîye, cge le hewilldanî rahênanî kesekan û çawdêrî nezm û yasa û fermanekanî, bo kontrollkirdinyan û kirdinyan be kesanêkî standart ( le qallbidraw) taku kesekan bexoyan, ewane beser xoyanda bçespênin û xoyanî pêwegrêbdenewe.

Em hellsukewtey dewllet lay enarkîstekan cêgay sersûrrman nîye, çunke ewan dewllet weku hebûnî maşênêkî zebelah, letek kontrollkirdnî hêzêkî bkujî cêgrewe bo ew pêkhate quçkeyyeke, ke karaketerêkî zor xrap û serubendî desellatekeyetî, ke le (dwabeş)da basî lêwekrawe, debînin . Bakonîn miştumirr leser ” her tîorêkî rastewxoyî ya xocêyî (lokallî) le dewlletda” dekat û dellêt” le bnerretda leser bnemay serwerî damezrawe, emeş bîrokeyekî xudawendîy [lahutî], mîtafîzkî û ramyarîyaneye, ke pêywaye cemawer twanay nîye fermanrrewayî xoy bkat, hemîşe debêt milkeçî berjewendîyekanî ‘eqilldaran bêt û ewan dadwerîy beserda bsepênin, emeş bebekarhênanî rêgayek ya hendêk lew rêgayaney serewe, debêt ” [Bakunin on Anarchism, p. 142]

Weha sîstemêkî desellatdarêtî, be asayî û sruştî natwanêt bbête sîstemêkî nawendgera û hîraşî û bîrokrasî. Her leberemeş bepêy nawendgerîye quçkeyyekey, sruşte bîrokrasîyekey, dewllet debête bargranî beser komellgewe, rêgre le geşekirdin û pêşkewtin, lew bareşda kontrollkirdnî hemû ştêkîş esteme. Her weku bakonîn dellêt:

” ewey ke pêydellên berjewendî giştî komellge û gwaye lelayen dewlletewe nwênerayetî dekrêt…. Le rastîda …. Begşitî û be berdewamî retkerewey berjewendîye pozetîfekanî nawçekan, şarewanîyekan, komelle herewezîyekanî xellkîye. Herweha berjewendî jmareyekî zor le takekan, ke  milkeçî dewlletin ….. [Bewey ke] baştirîn hîwa û xewnekan, hemû hêze zîndû û karakanî wllat, krawnete qurbanî û le gorrinrawn.” [The Political Philosophy of Bakunin, p. 207]

Djayetîkirdnî enarkîstekan bo dewllet her leberewey ke formêkî quçkeyî heye, lêreda kotayî nayêt, bellku enarkîstekan leber hoyekî dîkey gringitrîş dewllet retdekenewe. Ewîş rollî dewllete le parêzgarîkirdin û parastinî ew çîney ke le komellgeda dij be ewanî tir( bo nmûne çînî krêkaran), abûrî bedesteweye. Emeş ewe degeyenêt ke lejêr em sîstemey êstada, sermayedarekan ” deyanewêt dewllet , bo parêzgarîkirdin le sîstemî sermayedarî, şêwaze rawurrutîyekanyan yasayî bkat.” [Berkman, What is Anarchism? P. 16] . Herweku le (beşî   B.2.1) qsey leser dekeyn, dewllet bergirîkere le xawendarêtî taybetî. Bo lêdwan leser ewey ke enarkîstekan mebestyan lewe çîye û çon le xawendarêtîyekanî takî cyadekenewe , ewa seyrî (beşî   B.3) bke.

Emeş ewe degeyenêt le dewllete sermayedarîyekanda, mîkanîzmî pawankirdnî (heymenekirdnî) dewllet lelayen grupêk le destebjêreweye û her bo ewanîşe ( serencamîş kompanîye gewrekan berew ewe derron, ke bibne beşêk le beşe berînekanî dewllet). Le rastîda herweku le (beşî   F.8) zor be qûllî giftûgoy leser dekeyn ” rastewxo û narrasistewxo, dewllet serekîtrîn paye û aferênerî sermayedarî û desellatekey beser xellkîda buwe û hêştakeş herwaye. [Kropotkin, Evolution and Environment, p. 97]. Beşî   B.2.3 ewe nîşandeda, ke le dêmokrasîy nwênerayetîyda, em pawankirdne, çon bedestdehênrêt .

Sererray eweş eme bew wataye nîye, ke enarkîstekan awa bîrbkenewe, ke dewllet deqawdeq amrazêkî abûrîy çînî fermanrrewaye. Weku Malatesta  miştumrrî leser dekat û dellêt le katêkda ” çînêkî taybet (mîrayetî/hkumet), lepênaw desteberkirdnî amraze pêwîstekanî serkutkirdin û yasayîkirdin û parastinî çînî darakan, le beramber daxwazîyekanî krêkaran … Le heman katda hêzekanî berdestî weku amrazêk bo afrandinî berterî bo xoyî bekardehênêt, eger bîştwanêt herwa jêrrrikêfxistinî çînî darakanîş. [ERrico Malatesta: His Life and Ideas, p. 183] . Bew core dewllet berjewendî taybetî xoyşî heye, cyawaze û hendêk car djî fermanrreayî destebjêrî abûrîye. Emeş bew watayeye, ke debêt herdûkyan; çi dewllet û çi sermayedarî hellbweşênrênewe. Dewllet weku dezgayekî nasraw, serkutker, çewsêner weku çînêk. Em şêwazaney dewllet le section B.2.6 miştumirryan leserdekrêt.

Dakokîkarî le sermayedarî wek beşêk le erkekanî, ke dewllet têyda beşdare tenya pawankirdnî ramyarîy nîye, bellku le pawankirdnî abûrîyişda beşdardebêt. Em pawankirdne boy heye şêwey cyawaz lexoy bigrêt, her le parastinî asayî mafî xawendarêtî sermayedarî le şwênekanî karda û ta degate behrekêşîy rastewxoy kar, degrêtewe . Le katêkda ke le barî asayîda rollî dewllet bo meyserkirdnî pawangerîy abûrîyye, herwa boy heye hewllî kemkirdnewey sruştî djekomellayetîyaney bazarî sermayedarî û şêwazbendî xrapekarîyekanî bdat.  Em layeney dewllet le beşî   B.2.2. Basdekîn.

Pêwîst bewe nakat, ke bllêên ew taybetmendîyaney ke nîşaney dewlletin, behoy rêkewtewe perenasênin. Her weku le beşî section H.3.7 lebareyewe dwawîn, enarkîstekan rwangeyekî kraweyan bo dewllet heye. Emeş bew watayeye ke dewllet lepênaw asankirdnî rollgîran û becêgeyandinî erkekanîda, sruştêkî quçkeyî heye. Her wek le ( beşî B.2.4) û (beşî B.2.5)da xraweterrû, xwazrawî nawendgerayî le dewlletda bo eweye, ke rollî serwerêtî destebjêr bparêzrêt, ke emeş çalakane û be huşyarîyewe aferênrawe, taku eme encambdat. Emeş ewe nîşandedat ke dewllet bepêy sruştî le serewe taku xwarewey dezgakanî, hêz le destî çend kesêkda nawendîydekatewe, serencamekeş, dewllet ” letek rêsake (sunetkey), pêkhate quçkeyyekey û herweha tarradeyekîş bertengîye neteweyyekey … Natwanrêt wek amrazêk bêt bo rizgarî bekarbibrêt”. [Kropotkon, Evolution and Environment, p. 78] her leberemeye, ke enarkîstekan amancdarane deyanewêt şêwazêkî nwê bo rêkxistinî komellayetî û jyan, bafrênin, şêwazêkî nanawendgerayane (nasêntrallane), leser bnemay birryardan le xwarewe bo serewe û lenêwbirdnî pêkhate û plebendî quçkeyî.

Le kotayîda debêt amaje bewe bdeyn, ke le katêkda ke enarkîstekan cext leser ew ştane dekenewe, ke dewlletekan tyayanda hawbeşn û xallî nawkoyyanin, eweş dezanin, ke hendêk form le dewllet, lewanî dîkeyan baştrin. Bo nmûne, dîmokratîyekan pêdeçin le dîktatorekan ya paşayyekan, kemtir serkutker bin. Eme helle derdeçêt, eger serencamêkî weku ewe werbigîrdirêt ke ” le rexne girtinda le mîrayetîyekî (hkumetêkî) dîmokratî ewe nîşanbdat, ke ême xoşîman le mîrayetîyekî paşayî dêt. Ême birrway tewawman bewe heye, ke mîrayetîyekî komarîy here natewaw hezar car le baştirîn mîrayetî roşnibîraney paşayî baştre”. [Bakunin, Bakunin on Anarchism, p. 144] sereray eweş, eme sruştî yaxud rollî dewllet nagorrêt. Lerrastîda, ew azadîyaney ke hemanin, peywendyan be başîy hellwêstî dewlletewe nîye, bellku serencamî berhellsitî û begijdaçûnewey xellkîn djî dewllet û bekarbirdnî serbexoyî xudî xellkîye. Eger bwarî pêbdirêt, dewllet bezûîy azadîyekan û mafekan retdekatewew degorêtewe be yasa mirduwekanî pêdagrî, şitgelêk ke be çapkrawî zor cwan derdekewn, bellam le ketwarî jyanda, hergîz kirdeyî nakrênewe

Bem core le drêjey em beşeda miştumir leser dewllet, roll û karayyekanî leser azadî komellge û ewey ke kê le bûnî sûdmend debêt, dekrêt. Bo xwêndnewey zyatir leser em babete, xwênewey wtarêkî klasîkî kropotkîn , The State: It’s Historic Role ,Kropotkin, dewllet û rolle mêjûuyyekey, besûd debêt. Herweha xwêndnewey (dewllet, serincdanêkî nwê le pêşînekanî dewllet, çonyetî gorranî le mawey hezaran sallda û srustî dewlletî nwê, nûsînî harulld barkilî Harold Barclay’s The State, sûdbexiş debêt.

***********************************

Serçawe : http://anarchism.pageabode.com/afaq/index.html

Besterî wergêrrdrawî beşekanî dîke : http://www.kurdish-afaq.tk

لە پاگەندەی (كۆمونیست)بوونەوە بەرەو (پان- ناسیوناسیونال- فێمینیزم)

لە پاگەندەی (كۆمونیست)بوونەوە بەرەو (پان- ناسیوناسیونال- فێمینیزم)

ھەژێن

خوێنەری ھێژا، ئەم نووسینەی بەردەستتان، ڕەخنەیەكە لە ئایدیۆلۆجیای فێمینیزمی بۆرجوازی، كە چەند ساڵێكە ژنانێك بەناوی ڕزگاری ژنانەوە، بە شێوازی جۆراوجۆر دەخوازن لەنێو بزووتنەوەی یەكسانی و ڕزگاری ھەمەلایەنەی ژنان و پیاواندا، بەرجەستە و جێكەوتەی بكەن. ھەرچەندە لە ساڵانی ڕابوردوودا بە وەڵامدانەوەی چەند كەسێك لەو ژنانە و تەنانەت پیاوانێكیش، كە وەك ھەوڵی فریوكاریی یا چاولێگەریی لەو بارەدا قۆڵیانلێھەڵماڵیوە، بۆچوونی خۆمم دەربڕیووە، بەڵام لەبەرئەوەی كە بابەتەكەی خاتوو (ھۆزان مەحموود، فۆبیای فێمینیزم لە كوردستان ) فرەتر دێوجامەكەی تەنكتر و لیتەی ئایدیۆلۆجیاكەی خەستتركردووەتەوە، بەپێویستمزانی، وەك نۆژەنكردنەوەی بۆچوون و ڕەخنەكانی خۆم و خستنەڕووی ئەو گۆڕانە شێنیییانەی كە لە بیركردنەوەی خۆشمدا سەریانھەڵداوە، لەتەك نووسەر و خوێنەراندا بكەومە ئاڵووێری بۆچوون و پێگەییشتنە نوێیەكان.

ژنیکورد ساڵانێکی زۆر دوچاری چه‌سانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی  و جێنده‌ری بوه‌، چوه‌ک کورد چ وه‌ک ژن.

 

ستەمی نەتەوەیی لەسەر خەڵكی كوردستان ستەمێكی ڕەگەزیی نەبووە و ھۆكارەكەشی ڕەگەزپەستیی داگیركەر نەبووە، ھەروا كە لەلایەن سەربازان و دەزگە سەركوتگەرەكانی داگیركەرانەوە، ژنانی كورد تووشی توندوتیژی بوون، ئاواش لەلایەن ھێزە چەكدارە بەرھەڵستكارە بەناو نەتەوەییەكانەوە ژنان دووچاری توندوتیژی بوون، چونكە ھەردوولا چ داگیركەران و چ ھێزە بەرھەڵستارەكان لەسەر یەك بنەما و ئایدیای چینایەتی ھاتوونەتەبوون و بۆ پاراستنی پێگەی چینایەتییان، ھەر ھەوڵدانێك كە ویستبێتی لە بازنەی سەروەرییدا دەربچێت، ئەوا لەلایەن لەتەك توندوتیژی ڕووبەڕووبووەتەوە. ھەر ئاوا كە ڕژێمی بەعسی داگیركەر، ژنانی وەك خاڵی لاوازی بەرھەڵستكاران بەكاردەبرد، ھەرئاواش ھێزە بەرھەڵستكارەكان ژنانیان وەك نامووس و شەرەفی پیاو و نەتەوە ھەژماردەكرد.

 

بەڵام ئەگەر بەویژدانەوە و دوور لە كەفوكوڵی ڕەگەزپەرستییەوە بەراوردی ستەم و توندوتیژی لە ژنان و پیاوان لە سایەی داگیركەردا بكەین، ئەوا پیاوان گەورەترین قوربانی بوون و گەورەترین توندوتیژییان بەرامبەركراوە، ئەمەش بەدڵنیاییەوە لەبەر بوونە ڕەگەزیەكەیان (نیرینەبوونیان) نەبووە، بەڵكو لەبەر بەشداری و چالاكی و ئامادەیی خەباتكارانەیان بووە. ھەڵبەتە ژنانیش بەو ڕادەی كە بەشداربووبن، بەھەمان شێوە تووشی توندوتیژی و ئەتك و فشار و ئەشكەنجەی سێكسی بوونەتەوە، بەڵام پیاوانیش لەوە بێبەش نەبوون و كەم نین ئەو پێشمەرگە و زیندانیانەی كە بەھۆی ئەتك و ئەشكەنجە و فشارەوە، توانای سێكسییان لەدەستداوە یا تووشی نەخۆسی دەروونیی بوون.

 

بێجگە لەوە، ئەوەی كە ژنانی فێمینیستی دەسەڵاتخواز و پیاوانی دیوانەكانی دەسەڵات نایانەوێت، قسەی لەسەر بكەن، ڕیشەی كولتووریی و ئابووریی و ڕامیاریی ستەم و توندوتیژییە چ بەرامبەر ژنان و چ بەرامبەر پیاوان. ستەمی ڕەگەزیی؛ چ لە ژنان بە پلەی یەكەم و چ لە پیاوانی ھاوڕەگەزباز (ھۆمۆسێكسوێل) بە پلەی دووەم و چ لە پیاوان بەگشتی بە پلەی سێیەم، بەشێكی جیانەكراوەیە لە كولتووری خیڵەكی و باشترین  بەڵگەش بەبێ ئەوەی بچینە پای توێژینەوەی بنەما ئابووریی و پێكھاتەییەكانی خیڵ و دابەشكردنی دەسەڵات یا چۆنییەتی دەسەڵاتداریی و بەرێوەبەرایەتی خێڵ، ئەوا بەراوردێكی زۆر خێرا و گوزەریی لەنێوان ناوچە خێلەكییەكانی كوردستان و ناوچە ناخێڵەكییەكانی كوردستان، واتە ئەو ناوچانەی خیڵیان ھەیە و ئەوانەی كە خێڵیان نییە، بدەین، ئەوا بە ئاسانی ئاست و ڕادەی ڕەنگدانەوەی تاكایەتی و سەربەستی تاك لە كولتووری ھەردوو ناوچەكەدا دەبینین و ئامارەكانی كوشتنی ژنان چ پێش ڕاپەڕین و چ پاش ڕاپەڕین، ئەوە نیشاندەدەن و ھیچ پێیوست بە بەدواداچوون ناكات، ھەڵبەتە شتێك كە نابێت، فەرامۆشی بكەین، كارایی دیاردەی چەكداركردنی خەڵكی گوندە ڕاگوازراوەكان و دووبەرەكی پارتەكان و جەنگی نێوخۆیی و ھاندانی پارتە بەرھەڵستكارەكان بۆ چەكھەڵگرتنی سەرۆكخێڵەكان و نۆژەنكردنەوەی خێڵایەتییە لە شێوەی “ئەفواج خەفیفە و سەقیلە”دا، كە پایەگا و لەشكرگەكان، جێگەی گوندە خێڵەكییە ڕاگوازراەكانیان گرتبووەوە، لەسەر تاودانی ستەم لە ژنان، كارایی زۆر ھەبوو.

 

 له‌لایه‌ک ده‌بێته‌ هۆی لێ سە‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات لێی، وه‌کو به‌ شێک، له‌گروپێک ،له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی فاشیستی وه‌کو عێراقدا.

 

بە بۆچوونی من، ئەوەی كە نووسەر لەم دێڕانەدا بەدوایەوەیە، ئامانجێكی زۆر دوورە لە پرسی ڕەگەزیی و ستەم لە ژنان، چونكە دەوڵەت لە ھیچ سەردەمێكدا نەتەوەیی نەبووە و ناشبێت، لەبەرئەوەی كە خودی نەتەوە بریتی نییە لە پێكھاتەیەكی پێكھاتوو لە كۆمەڵێك ئەندامی ھاوبەرژەوەند و  ھاوخەون، ئیدی دەوڵەت چۆن دەتوانێت نوێنەری چون یەكی گشت ئەندامانی وەھا پێكھاتەیەك بێت؟

 

لەو دەربڕینەی سەرەوەدا نووسەر بیەوێت یا نەیەوێت، خەریكە ئاو بە ئاشی دەسەڵاتی بۆرجوازی كورددا دەكات و  دەیھەوێت بە وێناكردنی وەھا بوونێك “دەوڵەتی نەتەوەیی”، پەیامێكی لەم جۆرە بەگوێی تاكی ستەملێكراوی كورددا بدات، كە ” ئەوە نەتەوەی عەرەبە، كە ستەمی لە تۆ كردووە و  پێویستە تۆش لە پشت دەسەڵاتی نەتەوەیی خۆت [بۆرجوازی كورد]ە بوەستیت و سەنگەر لە نەتەوەی بەرامبەر بگریت”!

 

پاشان، فاشیستبوون، دیاردەیەكی دیاریكراوی جۆرێك لە دەوڵەت نییە، بەڵكو كڕۆكی دەوڵەت پێكدەھێنیت، ئیدی ئەو دەوڵەتە بەناو نەتەوەیی بێت یا بەناو نیشتمانی، پاشایەتی بێت یا پارلەمانی، تاكپارتی بێت یا سەربازیی، ھەر كات، چین و توێژە ژێردەستەكانی ڕاپەڕین، ئەوا وەك دەوڵەتەكەی مۆسۆلۆنی و ھیتلەر و فرانكۆ، دێوجامە نەتەوەیی و نیشتمانییەكەی دادەدڕێت و لە پارلەمانەوە بڕیارە فاشیستییەكان پەخشاندەكات!

 

نووسەر دەیھەوێت، ئەو ڕاستییە ئاوەژووبكاتەوە، كە ژنانی كورد پێش ئەوەی دەسەڵاتی داگیركەر دەسەڵاتیان لێبسێنێتەوە، لەلایەن دەسەڵاتدارانی خێڵەوە وەك كۆیلە ڕاگیراون و خاوەنی دەسەڵات نەبوون، چونكە كوردستان پێش داگیركردن، كۆمەڵگەیەكی ناچینایەتی نەبووە، تاوەكو ژن وەك تاك و وەك بەشێك لە كۆمەڵگە، خاوەنی دەسەڵات بووبێت. ئەگەر ناسیونالیزمی عەرەب وەك ڕژێم و وەك داگیركەر، شانازییە شوناسییەكانی لە شانازیی خێڵایەتییەوە وەرگرتبێت، ئەوا ناسیونالیزمی كورد چ وەك سروشت و چ وەك لاساییكردنەوە لە بەرپەرچدانەوەدا، ھەمان پێكھاتەی ھەبووە و ھەیەتی. ئەو سروشتە خێڵەكییەی ڕژێمی داگیركەر و بزاڤی بەرھەڵستكاریی چەكداری، بۆ سروشت و ڕەچەڵەكی ناسیونالیزم دەگەڕێتەوە، كە بێجگە لە ھەوڵی گەورەكردنەوەی قەوارەی خیڵ لە نەتەوەدا ھیچی دیكە نییە و نەبووە.

 

هه‌روه‌ها دووچاری جۆرێکی تریشله‌چه‌وسانه‌وه‌ بوه‌و هه‌یه‌. ئه‌ویش (نه‌بوونی شانازیە به‌خودی خۆی)

 

نەبوونی شانازی ڕەگەزیی بۆ ستەم و نەبوونی دەسەڵات ناگەریتەوە و خودی ڕەگەزپەستی شایانی شانازیی نییە، تاوەكو بەشێك یا بنەمایەك بێت بۆ ئازادی و ڕزگاربوون. نەبوونی شانازی، چەوسانەوە نییە، تا لە دەرەوەی خودەوە بەسەر تاكدا بسەپێنرێت، بەڵكو پەیوەندی بە ڕادەی خۆھوشیاری و ئامادەیی دەروونی خودی تاكەوە بۆ ئازادی و ڕزگاربوون، ھەیە.  كاتێك كە ژن ئامادەیی كۆیلەبوونی لەوە زیاتربێت، كە دەسەڵات و پیاوی پاوانگەر دەیخوازێت، ئیدی شانازییەكان وەك ڕەنگدانەوەی دەركی ئازادی، دەگۆڕدرێن و شانازی بە سەربەخۆیی خود و ھەبوونی توانانی ھزرین و فیلۆسۆفی ژیان، شانازیكردن بە پێگەی توانانی ئابووریی خاوەنەكەی و بڕی خشڵ و زیڕ و پانوپڕۆی ئۆتۆمەبێلەكەی و مۆدیلگەرایی، جێگەی دەگرێتەوە.

 

ڕاستە ئەمە پەیوەندی بە كۆی پەیوەندییە كولتوورییەكان و بۆڕەخسانە ئابووریی و كۆمەڵایەتییەكانەوە ھەیە، بەڵام بێجگە لە نادەربەستی خودی تاكی كۆیلە [لەم بابەتەدا ژن] ھیچ شتێك نەبووتە ڕێگر لەوەی كە ژنانێك بوار و سەربەستی خوێندن و كاركردن و چوونەدەریان ھەیە، لەجیاتی دەبەنگبوون لە كولتووری بەكاربەرییدا، لەجیاتی ساخكردنەوەی مۆدێلە بێئەژمارەكان، خۆیان بە خۆڕۆشنبیركردنەوە خەریكبكەن و لەو رێگەوە شانازییە كەسییەكانیان ڕۆبنێن و سەربەخۆییەكی ھزریی و فیلۆسۆفی بەدەستبھێنن.

 

ھەڵبەتە من مەبەستم شانازی تاكەكەسە بە سەربەخۆبوون و ئەندێشمەندی و كاراكتەری بڕوابەخۆبوو، نەك شانازی ڕەگەزیی، چونكە شانازیی ڕەگەزیی شەرمەزارییە بۆ تاكی ئازادیخواز و ژنانێك، كە شەیدای ئازادی و ڕزگاربوونن، یەكەم ھەنگاو،ھەر ئاوا كە پێویستە بە ھەموو بوونێكیانەوە دژایەتی شانازی ڕەگەزیی نێرینە بكەن، پێویستە ئەو شانازییە ڕەگەزییەی كە فێمینیستە دەسەڵاتخوازەكان خەریكن لە بیری ژنانی ناڕازیدا دەیچێنن، فرێدەنە تەنەكەی زبڵەكەیانەوە، چونكە مرۆڤی ئازادیخواز پێویستی بە شانازی ڕەگەزیی، نەژادیی، نەتەوەیی، ئایینی، ئایدیۆلۆجی و دەستەبژێریی و سەروەرانە نییە و تا كاتێك ئەو شانازییانەی ژێرپێ نەخستبێت، ئەوا ئازادییەكەی لە خەیاڵەوە نابێتە تان و پۆی كەتواری ژیانی.

 

شانازیی ڕەگەزیی بەژنبوون یا بە پیاوبوونەوە، وەك بوونێكی كولتووری، شانازی بە كۆیلەبوونەوە دروستدەكات، ھەروەك چۆن لەژێر كارایی پاگەندە و بیركردنەوەی پارتە كۆمونیستەكاندا شانازی بە كرێكاربوونەوە تا ئێستاش بووەتە ھۆی كۆیلە مانەوەی كرێكاران لەنێو جاڵجڵۆكەی ئایدیۆلۆجیاكاندا، ھەروا ژنبوون و پیابوونیش لە چەمكە كولتووریی و ڕامیارییەكەیاندا، تەنیا شوناسی كۆیلەبوونن لە چوارچێوەی سیستەمی كولتووری و ڕامیارییدا، لەبەرئەوە نەك ناتوانرێت مایەی شانازی بن، بەڵكو پێویستە تاكی ئازادیخواز وەك نەنگییەك وەریانبگرێت!

له‌ماوه‌یده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیدا،

 

دەسەڵاتی خۆماڵی چییە؟ خوێنەری ھێژا، ھیچ مەبەستم گاڵتەپێكردن و لاقرتێكردن نییە، بەڵام من ڕۆن و برنجی خۆماڵێم بیستوون، بەڵام دەسەڵاتی خۆماڵێم نەبیستووە ! ئەوە لە كەیەوە دەسەڵاتی بۆرجوازی و پیاوسالارانەی ھەرێمی كوردستان، بووە بە دەسەڵاتی خۆماڵی ژنانی ستەمدیدە و كۆمونیستەكان ؟

 

ھەڵبەتە من دەزانم لەكەیەوە ئەم پووچوێژییە لەنێو خۆبەكۆمونیستزانەكاندا سەریھەڵداوە و سەرچاوەكەی بۆ كامە گۆمی لیخن و لیڵ دەگەرێتەوە، لێرەدا خۆم لەو باسە لادەدەم و ئەگەر پێویستیكرد، لە داھاتوودا پەردە لەسەر ئەم  بۆچوونە شەرمنۆكانەیە لادەدەم، كە ناوێرێت بە ئاشكرا كراسە سوورە دێوجامەیەكەی فڕێبدات و ئاڵای دەسەڵاتە خۆماڵییەكە بە شانیدا بدات !

 

ئەمە كڕۆكی فێمینیزمی دەسەڵاتخواز (بۆرجوازییە)، ئەگەر مەبەستم لەم ڕەخناندنە، فرەتر ڕاكێشانی ژنانی ناڕازی نەبووایە بۆ وردبوونەوە لە كۆدی پەیام و پشتپەردەی دەستەواژە پێچراوەكانی فێمینیزمی دەسەڵاتخواز، كە چەند ساڵێكە دەسەڵاتداران و پارتە ڕامیارەكان ئاو بە ئاشیدا دەكەن، ئەوا ئەوەندە بەس بوو بنووسم “فێمینیزمی بۆرجوازی بەبێ توانج !” .

 

ئه‌وهه‌وڵانه‌ی تا ئێستا بوون له‌ کوردستان بۆ ئازادی و ڕزگاریژنان، ناکرێ به‌ ئاسانی له‌ چوارچێوه‌ی فێمینیزمدا پۆلێنی بکه‌ین. هۆکاره‌کانی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆنه‌بونی ژنان وهاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی ڕێکخراوی ژنان له‌منداڵدانی  پارتە سیاسیەکان، که‌خۆیانله‌ بنه‌ڕه‌تدا کڵه‌بێکی( یانە) پیاوانه بوون.

بەداخەوە كات و گرفتاری ڕۆژگار بوارنادات، ئەگیا لێرەدا قسەیەكیشم لە وێرانی زمانی نووسەر دەكرد، تكادەكەم، بۆ خاتری ئەھریمەن، ئەم ڕستەیەت “ ئه‌وهه‌وڵانه‌ی تا ئێستا بوون له‌ کوردستان بۆ ئازادی و ڕزگاریژنان، ” لە كام زمانی نا(ھیند و ئەوروپیەوە) وەرگێڕاوە، كامە ژنی بەدبەخت، كە بەو شێوە قسان دەكات؟

دەكرێت بزانین فێمینیزم چییە و لە كامە پێناسەدا جێگەی دەبێتەوە و دەربڕی خەون و ئاواتی كامە توێژ لە ژنانی كۆمەڵە و ئەو سەربەخۆبوون و ئازادییەی كە پاگەندەی دەكات، لە كوێدا سنوورەكانی دەستپێدەكەن و لە كوێدا كۆتاییاندێت، چ بەستەرگەلێك بە بزووتنەوە كۆمەڵایەتییەكانی كۆمەڵگەوە دەیبەستنەوە و داخوازییە ھاوبەش و ناكۆكەكانی لەتەك بزووتنەوە كۆمەڵایەتییەكانی دیكەدا، كە ژنان وەك بوونەوەرێكی كۆمەڵایەتی تیایاندا ھاوشانی پیاوان، توێژێكیان تێدا پێكدەھێنن، چین؟

ئایا ئەم (پان-فێمینیزم)ە ڕەوتێكی تازەیە و نووسەر داھێنەریەتی یا دێوجامەیەكی دیكەیە لە جۆری دێوجامەكانی دیكەی وەك “ھاونەتەوە” و  “ھاونیشتمانی” و “ھاووڵاتی” و “ھاوشاری” ؟

ئایا ئەم فێمیزمە گوتارێكی پێیە، كە قسەگەرانی یەكسانی ھەمەلایەنەی ژن و پیاو دەركیاننەكردبێت؟ ئایا توانای تێپەڕبوون و برینی سنوورەكانی پێكھاتەی قووچكەیی (ھیرارشیانەی) ڕێكخستنی ڕامیارییانەی كۆمەڵگەی ھەیە؟ ئایا بەتەمایە بەرامبەر دەسەڵاتی كولتووریی، كە ھەمان دەستی شاراوەی دەسەڵاتی ڕامیارییە، ئاڵای جەنگی ڕزگاریی بەشانیدا بدات ؟

لەبەرئەوەی كە نووسەر ھەر لە سەرەتاوە، ئاڵای دەسەڵاتخوازیی بەرزكردووەتەوە، ھیچ كات نایەوێت بە ڕەوتی مێژوویی پێكھاتە سەروەرییەكاندا بچێتە خوار و لە ڕەگەوە ستەم لەنێوبەرێت، بۆیە زۆر ڕواڵەتییانە، گرفتی ناكارایی ڕێكخراوەكانی ژنان لە وابەستەیی پارتەكاندا دەستنیشاندەكات. بەڵام ئەمە بۆ دێوجامەیی فێمینیزمەكەی نووسەر دەگەرێتەوە، كە ھیچ كات نایەوێت ڕەگی ستەم لە ژنان بخاتەڕوو، كە دەسەڵاتی كولتووریی و ڕامیارییین و ئامانجەكەشیان، مسۆگەركردنی بەرتەریی ئابووریی و سەروەریی كەمینەی مشەخۆرە بەسەر زۆرینەی ڕەنجدەردا.

ئایا ڕێكخراوگەلێك كە نووسەر، دەیەوێت بیانكاتە ئەڵتەرناتیڤی ڕێكخراوەكانی ئێستا، لە ڕووی پێكھاتنی ڕێكخستن و شێوازی كاركردن و چۆنیەتی دابەشكردنی كار و چالاكی و بوار و مافی ئەندامان لە بڕیاردانەوە چ جیاوازییەكیان لەتەك ڕێكخراوەكانی ئیستادا ھەیە؟ ئایا ڕێكخراوەكانی نووسەر ئۆتۆریتەی ڕابەر و سكرتێر و ھەوڵی پاوانگەرانەی كەسانی دەسەڵاتخواز، ڕەتدەكەنەوە؟ ئەگەر نا، چۆن دەتوانن، كۆپیكردنەوەی یانە “كڵەب”ەكانی دەستەمۆكردنەوەی تاكی ناڕازی و ڕۆنانی دەسەڵاتی دەستەبژێر بەسەر ئەندامانی خوارەوەدا نەبن؟

بەبۆچوونی من، گرفتەكە لە بوونی ڕێكخستنی قوچكەیی (باڵا و پایین)، خەباتی ناڕاستەوخۆ یا جێبەجێكاریی فەرمانی دەستەبژێر، نایەكسانی ئەندامان لە بڕیاردان و جێبەجێكردن و بەرپرسیارییەتیدایە، لە تێڕوانین بۆ ئازادی تاك و چۆنیەتی ڕزگاری تاكدایە، لە بوونی زمینە و ئایدیا و ئامانج و شێواز و  كاركردنی ئەو ڕێكخراوانەدایە، كە ھیچ جیاوازییەكیان لەتەك پێكھاتە و شێوەی خێزان، فێرگە، كارگە، مزگەوت، پارت، دەوڵەتدا نییە، چ ئەو ڕێكخراوانەی كە تا ھەنووكە بوون و ھەن، چ ئەو ڕێكخراوانەی فێمینیزمی دەسەڵاتخواز بۆ داھاتوو مژدەیاندەبەخشێتەوە !

ھەڵبەتە نەوتراو نەمێنێتەوە، پێویستە ژنانی ناڕازی و ئازادیخواز، دڵخۆشبن بەوەی كە ئەگەر لەو یانە پیاوانانەدا، ژنان جێگەیان نەبووبێتەوە، چونكە ئەركی پیاوانی ئازادیخوازیش ئەوەیە، كە پیاوانی خۆشباوەڕ و دەستەمۆكراو لەو یانانە (پارتانە)دا دەربكێشن. بەڵام پیاوانەبوونی ئەو پارتانە، بەو ئاراستە و جۆرە نییە، كە فێمینیزمی دەسەڵاتخواز دەیھەوێت، وێنای بكات. نەخێر لەو پارتانەدا پیاوانیش وەك ژنان ژێردەستە و دەستەمۆن، ڕێك بەپێچەوانەوە، كە ھاوبیرانی نووسەر دەیانەوێت لە بەرامبەر دەبەنگبوونی پیاوانی پارتدا، لەشكرێك ژنی دەبەنگراو لە پارتی دیكەدا پەروەردەبكەن، چونكە فێمینیزمی بۆرجوازی، یەكسانی مرۆڤەكان و بەدیاریكراوی ژن و پیاو، بە ھەبوونی ھەمان ماف بۆ ژنان، كە پیاوانی كۆیلە ھەیانن، واتە پۆلیسبوون، سەربازبوون، سیخوڕبوون، ئەشكەنجەدەربوون، بەڕێوەبەربوون، سەركردەبوون، سەرۆككۆماربوون، چەنەبازبوونی ڕامیارانە، مشەخۆڕبوون؛ بەواتایەكی دیكە، دارابوونی ھەموو مافێكی نەرێنیی نێرینەی ژێردەستە، یەكسان و وێنادەكات!

بێجگە لەمەش، ڕەخنەگرتن لە ھەر بیركردنەوە و پێكھاتەیەك چ خێزان بێت یا پارت و ڕێكخراوی پیشەیی و جەماوەریی و لە ھەر كولتوورێك، بەبێ ڕەخنەگرتن لە ڕۆڵ و ڕابوردووی خۆمان لەناویاندا، ناكرێت بەھەند وەربگیردرێت، ئاخر ڕابوردوو واتە چالاكی و ڕۆڵی كۆمەڵە كەسێك و لە دەرەوەی ڕۆڵی كۆمەڵەكەسەكان، مێژوو بوونی نییە و ھیچ رێكخراوێك ناتوانێت بوونی ھەبێت! ئایا دەكرێت نووسەر ھەر ئاوا وەك ئەوەی لە دەرەوەی ئەو مێژووەوە ھاتبێت، دوو ھێڵی چەپ و ڕاست بەسەر ڕێكخراوانەدا بھێنێت، بەبێ ئەوەی پێداچوونەوەی مێژووی ڕۆڵ و كاركرد و ئەندامبوونی خۆی لەو پێكھاتانەدا لە ساڵی ١٩٩٣تا مانگكێك لەمەربەر، بكات و  بیداتە بەر ڕەخنە و  لەوێوە وەك ئەزموونگیریی كەسیی خۆی لەتەك ژنانی كەم ئەزمووندا بەشی بكات و  بیكاتە كۆمەكێك لە پێگەیینی كردەیی و ڕوانگەیی و ژنان لەوە بیانگێڕێتەوە، كە وەك خودی نووسەر، زیاتر لە دوو دەھە تەمەنیان لەو یانانەدا بەسەر نەبەن، كە پاشكۆی پارتەكان یا دەسەڵاتن !

سه‌رتاپایپه‌یڕه‌وو پڕۆگرامی ئه‌م حیزبانه‌ له‌لایه‌ن پیاوه‌وه‌ دانراوه‌. که‌واته‌ژنی کورد به‌هێزنه‌کراوه‌ وڕێگه‌نه‌دراوه‌ له‌ سه‌ر ماف وئازادی یه‌کانیخۆی، ته‌نانه‌ت له‌ حیزبه‌کانیشدا قسه‌ی خۆی هه‌بێت.

 

ئەوەی كە یەكسانی ژمارەی ژنە-پارلەمانتاران و ڕێژەی داڕێژەرانی پەیڕەوپرۆگرامێك، بە مەرجی بوونی یەكسانی بزانرێت، یەكێكە لە سەرەكیترین و گەورەترین گرفتەكانی تێگەیشتنی فێمینیزمی دەسەڵاتخواز بۆ ئازادی و ڕزگاری و سەربەخۆیی تاك. ئەگەر بەو پێوەرەبێت، ئەوا ھەموو پارتەكان لە خزمەتی كرێكاران و  ھەموو سەندیكا زەردەكان پێشەنگی قسەكەرانی سۆشیالیزم دەبن و ھەموو ژنكوشتنەكان كاری ژنان دەبن! چونكە ئەوەندەی ژنان [دایك، خوشك، ئامۆژن، خاڵۆژن، براژن] پیاوان بۆ پیاوەتی و بۆ زاڵبوون بەسەر  ھاوسەرەكانیانیدا ھانیدەدەن، ئەوەندە خودی نێرینەكانی خێزان و بنەماڵە بەو كارە ھەڵناستن، باشترین بەڵگەش ناكۆكی نێوان خەس و بووك و دش و براژنە.

 

ئایا ھێشتا بوونی ژمارەی زۆری كرێكاران لە پارتێكدا یا لە سەندیكایەكی زەرددا یا بوونی ھەژماری زۆری كرێكاران لە پارلەماندا وەك نوێنەر، دەكاتە ئەوەی كە پارتەكان و سەندیكا زەردەكان و پارلەمانەكان لە خزمەتی كرێكاراندان؟! ئایا ئەمە وایە؟ ئەدی چۆن دەتوانین ناسەربەخۆبوونی ڕێكخراوەكانی ژنان تەنیا بۆ ئامادەنەبوونی ژنان لە نووسینەوەی پەیڕەووپرۆگرامدا یا لە سەركردایەتی پارت و رێكخراوەكاندا ببینین؟ ئایا ژنبوونی ژنەشای بریتانی، سەرۆكشالیاریی (ئەنجێلا میركل)ی ئاڵمانیا یا بەێوەبەربوون و سەرمایەداربوونی ژنانێك، دەكاتە ئەوەی كە لە بریتانیا و ئەڵمانیا ژنان بە تەواوەتی یەكسان و ئازادن؟ ئایا لەو كۆمپانیا و كارخانانەدا كە خاوەنەكانیان ژنانی ملیاردلێر و ملیۆنێرن، ژنان یەكسان و ئازادن؟ تكادەكەم بە دواداچون بكەن، بزانن لە بریتانیا و ئاڵمانیا وەك تۆپ-دێمۆكراتی پارەلەمانی، ژنان ھەمان مووچەی یەكسان بۆ ھەمان كاری یەكسانی وردەگرن؟ بزانن لەو كۆمپانیا و كارخانانەدا كە ژنان خاوەنیانن، ژنان ھەمان ماف و مووچەی یەكسانیان ھەیە؟ ئایا لەو فێرگە و فەرمانگە و كارگێڕییانەدا كە ژنان سەرۆك و بەرێوەبەرن، ژنان لەلایەن بەڕێوەبەر و سەرۆكەكانەوە باشتر و مرۆڤدۆستانەتر ، ڕەفتاریان لەتەكدا دەكرێت؟

 

بە بۆچوونی من، گرفتەكە بۆ نەبوونی خوێندنەوە و لێكۆڵینەوەی مێژوویی و سەرنجنەدانی ڕەگە سەرەكییەكانی ستەم لە ژان، دەگەرێتەوە، كە وەك ھەر ستەمێكی دیكە بۆ سەروەریی سیستەمی كولتووریی و ھەبوونی سیستەمی ڕامیاریی دەگەرێتەوە، كە تەنیا سەنگەر و ڕێگەچارەی بەرەنگابوونەوەی ستەمی كولتووریی و سیستماتیكی ڕامیاریی، یەكگرتووی خەباتی كۆمەڵایەتییە، خەباتێك كە ئامانجی ھەڵوەشاندنەوەی پێكھاتە قوچكەیی و سیستەمە ڕامیارییەكانە، كە بە لەنێوبردنی زەمینە كولتووریی و كۆمەڵایەتیی و ئابوورییەكانی مەیسەردەبێت، واتە شۆڕشی كۆمەڵایەتی. بەڵام تكادەكەم، ئەم بۆچوونە لەبەردەم ئاوێنەی بالانوێنی ئاراستە ڕامیاریی و سۆشیالیزمە دەسەڵاتخوازەكاندا لێكمەدەنەوە، چونكە بە سەرەنجامێكی تەواو ئاوەژوو لە مەبەستەكەی من دەگەن.

 

من نامەوێت، بڵێم، دەبێت ژنان، نەتەوەكان، كەمینە و چین و توێژە ژێردستەكان، تا لەنێوچوونی كۆمەڵگەی چینایەتی؛ تا سەركەوتنی یەكجارەكی شۆڕشی كۆمەڵایەتی بوەستن و چاوەڕێی “بەڵێنی سەرخەرمان” بن. نا و نەخێر و زۆر بە پێچەوانەوە، لەبەر ڕۆشنایی ئەوەی لە تێڕوانینی مندا شۆڕش كردە و چالاكییەكی ھەر ڕۆژەی بەردەوامە و سەنگەرەكانی تەنیا خەباتی سەربەخۆی جەماوەریین، بەدەسەڵاتگەییشتنی پارت و قوتكردنەوەی  دەوڵەتێك بەناوی نەتەوە و پڕۆلیتاریا و …تد بە شۆڕش نازانم و زیاتر لەوەش بە دژەشۆرشی دەزانم، كەواتە خەبات و دەستكەوت و ڕزگاری و كولتوورییكردنەوەی ئازادی و ڕزگاری و یەكسانی و دادپەروەریی كۆمەڵایەتی، ھەر ئەمڕۆ و ھەر لە شوێنی ژیان و كار و فەرمان و خوێندنی خۆماندا و بە دەستپێشخەریی خودی تاك لە خەباتێكی ڕاستەوخۆ و ڕێكخستنێكی سەربەخۆ و خۆھوشیارییەكی شۆڕشگیرانەدا، تەواو پێچەوانەی بیركردنەوە و بۆچوون و تێڕامان و ئامانجی پارتەكان و ڕامیاران و دەسەڵاتداران و دەستەبژێران و دەسەڵاتخوازانەوە، كە ھەردەم لە ھەوڵی دەستەمۆكردنەوەی تاكی ناڕازین بۆ سەروەریی و بەرتەریی خۆیان وەك ڕابەر، دەستەبژێر، ھۆشی سەرووخەڵكی، سۆپەرمرۆڤ! ئەمە ئەو ئامانجەیە، كە فێمینیستانی بۆرجوازی ھەوڵی بۆدەدەن، واتە جێگرتنەوەی پیاوانی دەسەڵاتدار، بە ژنانی دەسەڵاتدار، پیاوانی سەركوتگەر، بە ژنانی سەركوتگەر، …تد.

 

  هۆشیاری یه‌کی فێمینیستی لای تاکیکورد به‌ ژن و پیاوه‌وه‌ دروست بکرێ.

 

من تێناگەم، نووسەری ئەم دەستەواژانە، چەندە خۆی لە دەربڕینەكان و بۆچوونەكانی خۆی تێدەگات و چەندە بەخۆی لە پارادۆكسی بۆچوونەكانیدا سەردەردەكات؟

كاتێك، كە فێمینیزم، گەڕانەوە بێت بۆ سەر ڕەگەزی مێیینە و دروستكردنی شانازیكردن بە مێینەبوونەوە، ئەگەر ئەو وێنا دژە-ژنییەی پیاو، كە نووسەر و ھاوبۆچوونەكانی بۆ پیاو بەگشتی و پیاوی كورد بەتایبەتی دروستی دەكەن، دروستبێت، ئیدی چۆن دەكرێت، ھوشیاریی فێمینیستی لەلای پیاوان دروستبكرێت ؟!

 

ئەگەر نووسەر بینووسایە ھوشیاریی سەربەخۆیی (ئۆتۆنۆمی) تاك یا ھوشیاریی ناڕەگەزیی یا یونیسێكسی، ئەوا من ناچار بە ئاراستەكردنی ئەم پرسیارانە نەدەبووم، بۆیە حەزدەكەم بزانم، لە ڕوانگەی نووسەرەوە “ھوشیاریی فێمینیستی” چییە و چ ئامانجێك بە دوای خۆیدا دەھێنیت؟ كامە ئاراستەی فێمینیستی؟ تا چەندێك نووسەر دەتوانێت لەژێر خێوەتی (پان-فێمینیزم)ەكەیدا؛ فێمینیزمی ئیسلامی كە ژن وەك “جوانكاریی و دیارییەكی خودا و زەمینەێك بۆ كێلان و كەرستەیەك بۆ دامركاندنەوەی ھەوەسی پیاو و دەزگەیەك بۆ خستنەوەی وەچە” بۆ پیاو ڕەتناكاتەوە لەتەك فێمینیزمی ئەناركیدا كە ھەموو دەسەڵاتێكی سەرووتاك ڕەتدەكاتەوە و ھەموو سەروەرییەك چ سەروەری خوا، چ ھی باوك و ھاوسەر، چ ھی ڕابەر و پارت، چ ھی پارلەمان و دەوڵەت، ڕەتدەكاتەوە، پێكەوە لەسەر خوانی ڕەگەزپەرستیی دابنێت و دەیانكاتە تەواوگەری یەكدی؟

 

به‌ڵام گرنگه‌ ئێمه‌ ته‌رجومه‌ی ئه‌وباس ودیباته‌ فیکریانه‌ی که‌هه‌یه‌ له‌ئاستێکی نێونه‌ته‌وه‌یدا، له‌کۆنتێکستی خۆماندا بگونجێنین وگرێکان بکه‌ینه‌وه‌…

 

یەكێكی دیكە لە گرفتە سەرەكییەكانی فێمینیزمی بۆرجوازی، ئەوەیە، وەك ھەر ھزر و بۆچوون و تیڕوانین و پێكھاتەیەكی سەرووخەڵكی، چارەسەرەكان بۆ وردكردنەوە و لێكدانەوەی ھۆشە باڵاكان و ھۆش بۆ پێش ماددە، دەگێڕیتەوە و ژنانی ئازادیخواز وابەستەی تێڕوانێك دەكات، كە بووەتە مۆدێڵ و نووسەر دەیھەوێت وەك دیاری بیھێنێت و خۆی بەھۆی شارەزایی زمانی سەرچاوەكانی ئەو ئایدیۆلۆجیایەوە، ببێتە پەیامبەری!

 

ئاخر، ئەگەر فێمینیزم، ھوشیاریی ڕزگاریخوازییە و بەرەنجامی ئەزموونگیری خەبات و پێگەییشتنی تێكۆشەرانی ئەو پێناوەیە، ئیدی چ پێویستییەك بە وەرگێڕانی دەكات، بۆ لە بوونە كۆمەڵایەتییەكەی خەباتی ڕزگاریخوازانە و یەكسانیخوازانەی ژنانی كوردستان خۆیاندا بۆی ناگەرێن، بۆچ پێویستی بە ھاوردن و سپاردنی وەستایی موتۆربەكردنی بە كەسانێكی دیكە دەسپێرن؟

 

ئەگەر ستەم لە ژنان لە كۆمەڵگەیەكدا، بوونێكی ماددی و كەتواریی ھەبێت، ئەوا بنەما ھزرییەكانی و فیلۆسۆفی و شێوازەكانی خەباتی لە كەتوارە ماددییەكەیدا سەرھەڵدەدەن و ھیچ پێویستیان بە قەرزكردن و موتوربەكردن نییە! بەڵام لەبەرئەوەی كە نووسەر بەخۆی دوو دەھەیە، ھەڵگری ئەو ھزریەیە، كە سۆشیالیزم داھێنراوی كەسانێكی دیاریكراوە و كاری تیئۆریی لە بزووتنەوەی ئازادیخوازیی و یەكسانیخوازییدا كاری ھەموو تاكە بەركەوتووەكانی سەركوت و نایەكسانی نییە و ئەوە تەنیا ڕابەرانن، كە توانانی بیركردنەوە و تێگەییشتنیان لە ھۆكاری ستەم و چۆنیەتی خەبات و شێوازی بەرەنگارییان ھەیە و ئەوانی دیكە، پێویستە وەك كۆیلەكانی بەردەم كلیسا و دەوڵەت، ڕێنوێنییەكانی سەرەوە ئەنجامبدەن، بۆیە لە دەرەوەی بزووتنەوەی ژنانی كۆمەڵگەی كوردستان، بۆ سەرخەتەكانی فێمینزیمەكەی دەگەڕێت.

 

ھەنگاوی یەكەم، ئەمە پەیامێكە بۆ ژنان كە دەڵێت “ئێوەی ژنانی ژێردەستە، بەخۆتان توانای بیركردنەوە و ھوشیاربوونەوە و  تیئۆریزەی ئەزموونەكان و خۆڕزگاركردنتان نییە، لەبەرئەوە پێویستان بە پەیامبەرانێكی وەك من ھەیە، كە دەستم بە سەرچاوەی ئایەتە پیرۆزەكانی فێمینیزم دەگات”! بەڵێ ئەمە ئەو گاڵتەجارییەیە، كە دەستەبژێری ڕامیار، ڕۆشنبیر و خوێندەوار، دەیكاتە بەردەبازی پەڕینەوە بەرەو بەھەشتی دەوڵەتی باش و كۆمەڵگەی یەكسانی ماتریاكی (ماتەریاشات)!

 

فێمینیزم چ وه‌ک بزوتنه‌وه‌ و چ وه‌کتێرم و تیۆرە له‌ ئه‌وروپاوه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌.

 

ئەگەر منیش بەبێ خوێندنەوەی پاشخانی ئەم بڕیاردان و  پێگەیینە، وەڵام بدەمەوە، دەبێت بێژم، كەواتە فێمینیزم، ھیچ پەیوەندییەكی بە ستەم لە ژنان و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی ژنانەوە نییە و یەكسانیش ئامانجی نییە! چونكە ئەگەر ئێمە بڕوامان بەوە ھەبێت، كە لە كوێ ستەم ھەبێت، لەوێش بەرھەڵستكاری بەرامبەر ستەم ھەیە و لە كوێش بەرھەڵستكاری ھەبوو، لەوێش ھزر و بۆچوون و ئەزموون و تیئۆری ئازادیخوازانە بوونی ھەیە! لەبەرئەوە، یا ئەوەتا فێمینیزم، ھیچ پەیوەندییەكی بە خەبات و بەرھەڵستكاریی خودی ژنانی ئازادیخوازی كوردستانەوە نییە و ئایدیۆلۆجیاییەكی ھاوردە و چێكراوی دەستەبژێری دەسەڵاتخوازە، كە دەخوازێت لە خەباتی یەكسانیخوازانە و ڕزگاریخوازانەی ژنانی ستەملێكراودا، كایەی بەدستھێنانی دەسەڵات و پێگەی ئابووریی باڵاتر چێبكات، یان بەلایەنی كەمەوە خۆی لە دەستەبژێری پیاوان بە شیاوتر دەبینێت، لەوەی كە باشتر دەتوانێت چەوسێنەر و سەروەری ژنان بێت، یا ئەوەتا فێمینیزم [بەڵام فمینیزمی دەسەڵاتخواز نا] ئاراستەیەكی ئازادیخوازانەی نێو خودی بزووتنەوەی ڕزگاری ژنان و كۆمەڵگەكانە و ئیدی لەو بارەدا ھیچ پێویستی بە قەرزكردن و ھاوردن و وەرگیرانی ئایدیۆلۆجییایەك، كە لە نێو ژنانی ڕیفۆرمیست و دەسەڵاتخوازدا سەریھەڵداوە، نییە و خەباتی جەماوەریی و كۆمەڵایەتیی خودی ژنان، وەڵام بە پێداویستییەكانی خۆی و دەداتەوە!

 

ھەڵبەتە مەبەستم ئەوە نییە، كە پێویستمان بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونی بزووتنەوەی ژنان لە وڵاتان و كیشوەرەكانی دیكە نییە، نا و نەخێر، بەڵكو مەبەستم ڕەتكردنەوەی ھاوردنی فێمینیزمە وەك ئایدۆلۆجیاییەكی پان-ڕەگەزیی دەسەڵاتخواز! ھەروەك چۆن كەسانێك بەناوی نەتەوە و ھاوبەرژەوەندیی ھەموو ئەندامانی نەتەوە و بە ئایدیۆلۆجیای ناسیونالیستی، توانییان بەدەسەڵاتێك بگەن، كە لە ئەمڕۆدا دووبارە كەسەكان ناچارن خەبات بۆ لەنێوبردنی بكەنەوە، ھەر ئاواش ئەگەر پان-فێمینیزمەكەی نووسەریش، وەك ئایدیلۆجیایەك، كە خزمەت بە بەدەسەڵاتگەییشتنی دەستەبژێرێك لەنێو ژناندا دەكات، بە دەسەڵات بگات، پاشان دووبارە ژنان ناچار بە خەبات بۆ وەڵانان و لەنێوبردنی پێگە و دەسەڵاتیان دەبنەوە!

 

ئه‌م جۆره‌ بیرکردنه‌وه‌ و پرسیارکردنه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌یکه‌ بیر له‌ تێکشکاندنی چین وڕێگری و سنورداریە ‌جێنده‌ریه‌کانبکرێته‌وه‌.

 

جێگەی خۆیەتی بپرسین مەبەست لە “تێکشکاندنی چین ” چین، چییە؟ ئایا دەرھاویشتنی ژنانە لە نێو چین و توێژە كۆمەڵایەتی و پرۆلیتێرییەكان و چێكردنی قەوارەیەی ڕەگەزییە لێییان، ھەر ئەو كارەی كە زایۆنیزم لە ئایینی جوولەكە، نەتەوەی دروستكرد؟ من ناتوانم لەوە زیاتر لە تێكشكاندنی چین، تێبگەم، ئەوەش بنەمای سەرەكی ھەموو ئایدیۆلۆجیاكانە و بەو جۆرە دەسەڵات بۆ چین و توێژ و دەستەبژێرێك مسۆگەردەكەن !

 

ئەی مەبەست لە “سنورداریە ‌جێنده‌ریه‌کان ” چییە، ئایا ژنان وەك ڕەگەزێك زیندەبەچاڵدەكرێن و  لەبەردەم مەترسی سڕێنەوەی ڕەگەزییدان؟ یا ئەم دەستەواژانە وردەبەردی نێو كەڵەكن و ڕۆڵیان تەنیا پڕكردنەوەی بۆشایی ڕستەكانە؟

 

با كەمێك بگەڕێمەوە سەر ئەزموونی كاركردنی ئایدیۆلۆجیای زایۆنیزم، كە چۆن نەتەوەی دروستكرد و ئەو ئامانجەی كە بەدوایەوە بوو، چی بوو؟ ئەوی خوێندنەوەی بۆ مێژووی بزووتنەوەی كرێكاری و سۆشیالیستی جیھان لە پێش جەنگی جیھانی یەكەمەوە تا دەمی جەنگی جیھانی دووەم، ھەبێت، ئەوە دەزانێت، كە چالاكانی بزووتنەوەی كرێكاریی و سۆشیالیستیی جیھان بەگشتی و ئەوروپا بەتایبەتی و ڕێكخراوترین بەشی كرێكاران، كرێكارانێك بوون، كە لە بنەماڵە جولەكەكانەوە ھاتبوون، بەڵام بە كورترین ماوە، بەھۆی تەشەنەپێدانی ئایدیۆلۆجیای زایۆنیستی و ڕەخساندنی ھەلی دەربازبوون لە كەلاوەكانی جەنگ لە ئەوروپا بەرەو (فەلەستین/ ئیسرائیل) و بەرێكەوتنی وەھا كۆچێك، نەك خۆیانی لە خەبات و  داوا ڕەواكانیان، دوورخستەوە و لە كۆمیونیتییە تازە ناتەباكاندا جێگیری كردن، بەڵكو بزووتنەوەی كرێكاری و سۆشیالیستی كە تەنیا مەترسییەك بوو بۆ سەروەریی چینایەتی براوە و دۆراوەكانی جەنگ، تووشی تێكشكانێك كرد، كە ھێشتاكە لەژێر باریدا پشتی ڕاستنەكردووەتەوە!

 

بەڵێ ھەموو ئایدیۆلۆجیایەكی دەسەڵاتخواز، پشت بەو ئەزموونانە دەبەستێت، كە سەروەریی چینایەتی لەپشت سەرییەوە كەڵەكەیكردوون و بۆی بوونەتە خەزێنە و سامانی چینایەتی. پان-فێمینیزم یا فێمینیزمی بۆرجوازیش، بە ھەمان ئاقاردا دەڕوات و ھەمان ئامانجی لەپێش خۆی داناوە، ساڵانی نەوەدەكان لە كوردستاندا خاوەنی بزووتنەوەیەكی یەكسانیخوازانە [بە ھەموو لاوازیی و ناڕۆشنییەكانیییەوە] بووین و پیاوان زۆرتر لە ژنان خەریكی چالاكیكردن بوون لەپێناویدا، بەڵام چەند ساڵێكە [ھەرچەندە لاواز] ئەو بزووتنەوە بەھۆی  دژایەتی پیاو و گێڕانەوەی ڕیشەی ستەم لە ژنان، لەلایەن فێمینیستانی دەسەڵاتخوازەوە، بۆ ئەستۆی پیاو، سڵەمینەوەیەك لەنێو پیاوانی ئازادیخواز و یەكسانیخوازدا بەرامبەر بزووتنەوەی ژنان دروستبووە و لەوەش خراپتر فێمینیزمی بۆرجوازی زەمینەی بۆ سەرھەڵدان و ھێزگرتنی بزووتنەوەی كۆنەپەرستانەی ڕەگەزپەرستیی لەنێوان پیاواندا ڕەخساندووە. بەڵێ ئەوە ئەو ئامانجەیە، كە فێمینیزمی بۆرجوازی لە دوویەتی و كاری بۆدەكات، ئەویش لێكدابرانی ڕیزی خەباتكارانەی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و ناڕازییە و دابەشاندنیانە بەسەر بزووتنەوەی ڕەگەزپەرستانەی پیاوان و ژناندا، كە دواجار دەسەڵات و دەستەبژێرە دەسەڵاتخوازەكان براوەی دەبن.

 

لێرەدا بەپێویستی دەزانم، ئاماژە بە دوو نموونە بدەم، یەكەم ڕۆڵی ژنانی كرێكارە لە ڕاپەڕینەكانی جیھاندا بە دیاریكراوی كۆمونەی پاریس و ئۆكتۆبەری ١٩١٧، بەتایبەت ئەمەی دواییان، ئەوە مانگرتنی كارخانەكانی ڕستن و چنین بوون، بوون بە چەخماخەی سەركەوتنی ئەو ڕاپەڕینە. دووەم، خۆپیشاندانەكانی ھەشتاكانی سەدەی ڕابوردوو لە ھەرێمی كوردستان دژی ڕژێمی بەعس، كە ئەگەرچی ھەژماری ژنان تیایاندا كەم بوو، بەڵام دەركەوتنی كچان لە ڕیزی پێشەوەدا ورە و جەربەزیی بە پیاوان دەبەخشی. لەبیرمان نەچێت، ھۆكاری ئەو ئامادەیی و كاریگەرییبوونە لە ئۆكتۆبەری ١٩١٧دا، ئەوەبوو كە فێمینیزمی دەسەڵاتخواز بوونی نەبوو. ھەروەھا لە كوردستانی ھەشتاكانی سەدەی ڕابوردووشدا كەس ناوی نەبیستبوو، بۆیە ژنانێكی خەباتكار، شانبەشانی پیاوان سنگیان بە گولەوە دەنا، بە پێچەوانەی ژنانێكەوە، كە ئەمڕۆ لە سایەی “دەسەڵاتی خۆماڵی”دا خەریكی موتوربەكردنی ئایدیۆلۆجیای دەسەڵاتخوازیی دەستەبژێریین لەنێو بزووتنەوەی یەكسانیخواز و ڕزگاریخوازیی ژناندا. بەم جۆرە دەبینین، ژنان لەو ساتە مێژووییانەدا توانیویانە وزە و ئامادەیی شۆڕشگێرانەیان بسەلمێنن، كە ئامێتەی خەباتی كۆمەڵایەتی بوون و لە بزووتنەوە كۆمەڵایەتییەكاندا چالاك بوون، بەڵام ئەمڕۆ، بە پێچەوانەوەی ئەو ساتانەوە، ژنان بكەر نین و كراونەتە بەركار، چ بە پاشكۆیی بۆ پارتەكان و بزووتنەوە ڕامیارییەكان و دەسەڵات، چ بە پاشكۆییان بۆ ژنانی دەسەڵاتخواز!

 

فێمینیزمی ڕەگەزپەرست (دژەپیاو) وەك كاردانەوەی ناھوشیارانەی ژنانی ناڕازی، دیاردەیەكی تازە نییە و ھەردەم لە تێڕوانینە گشتگیر و ستریۆتیپەكاندا ئامادەبووە و لە یاداوەریی ھەموومان و لە ئێستاشدا ڕۆژانە ئەم دەستەواژانە زۆر دەبیستینەوە “پیاوان، ھەموو ھەر ئاوان”، “پیاوان، چاكیان تێدا نییە”، ” پیاوان، وان ” و وا و وا … تد. ئەمە سەرەتاكانی فێمیزمی دژەپیاون، كە بەرھەمی ناھوشیاریی و تێڕوانینی كورتبینانەی جێكەوتەن و زەمینەسازی فێمنیزمی دەسەڵاتخوازن، ئەوەی كە ئەمڕۆ دەخوازێت، ھەموو ئەو نایەكسانییانەی كە دەسەڵاتی كولتووریی و ڕامیاریی چێكەر و ڕاگریانن، بۆ پیاو بگێڕێتەوە و ئاراستەی خەباتی ژنانی ئازادیخواز لە دژە-سەروەرەوە بۆ دژە-پیاو، وەربگێرێت!

 

بە بۆچوونی من لە باری یەكەمدا، ئاساییترین و سروشتیترین كاردانەوەی ناھوشیارانەیە، بەڵام لەوێدا كە دەبێتە زەمینەسازی میكانیزمەكانی جیاخوازیی و سەرھەڵدانی توندوتیژی و دواتر ھەڵخڕاندنی لەلایەن ژنانی دەسەڵاتخوازەوە، ئیدی لە كاردانەوەی ناھوشیارانەی نارازییانەوە دەگۆڕدرێت بۆ ئایدیۆلۆجیای جیاوازیساز، كە بێجگە لە خزمەتكردن بە درێژبوونەوەی دەسەڵاتی كولتووریی و دەسەڵاتی ڕامیاریی و سەروەری ھەندێك بەسەر ھەندێكی دیكەدا، ھیچی دیكە بەرھەمناھێنێت و ژنان لە سایەیدا ھیج یەكسانی و ڕزگاریی و سەربەخۆییەك مسۆگەر ناكەن، بەپێچەوانەوە، ئاو بەو ئاشەدا دەگەن، كە ڕەگەزپەرستیی پیاوان، چەند سەدەیە خستوویەتییە گەڕ، بەتایبەت لەو كاتەوەی كە ئەو ڕەگەزپەرستییە ڕامیارییكراوەتەوە و پێكھاتە ڕامیارییەكان وەك ئامرازی پاراستن و درێژەپێدانی، كاری بۆ دەكەن و برەوی پێدەدەن!

 

ژنی کورد له‌ باشوری کوردستان له‌ 22 ساڵیڕابردوه‌وه‌ توانیوه‌یه‌تی ڕێکخراو بیت. زۆرێک له‌م ڕێکخراوانه‌ به‌ ده‌ستپێشکه‌ری پیاوان وته‌نانه‌ت پڕۆگرامه‌کانیشیان له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه‌ بۆده‌نوسرا..

 

پێشتر وەڵامی پرۆگرامنووسینی ڕێكخراوەكان لەلایەن خودی ژنانەوە، دایەوە، كە ناتوانێت مەرجی سەرەكی سەربەخۆیی و ڕادیكاڵبوونیان بێت. بەڵام حەزدەكەم لە خودی نووسەر بپرسم، ئەی چۆن بوو خودی (ئەو) ٢٠ ساڵ لەو ٢٢ ساڵەدا، ملی بە پرۆگرامە ئامادەكراوەكانی پیاوان دا و بە ھەموو شێوەیەكیش داكۆكی لەسەر دەكرد و تەنانەت ئەگەر پیاوێكی ھوشیار و ڕادیكاڵ ڕەخنەی لە پرۆگرامی پارتەكەی و ڕێكخراوە بەناو ژنییەكانی بگرتایە، ئەوا ئەو بە دوژمنی چینایەتی و دوژمنی كۆمونیزم خەتاباری دەكرد، كەچی ئەمڕۆ ھەر شتێك كە پیاو نووسەری بێت، یەكسەر دژی ژنە؟

 

بەپێچەوانەی تێڕوانینی فێمینیزمی دژە-پیاوەوە، لە مێژووی كوردستاندا یەكەمین ھۆنەرانێك، یەكەمین چیرۆكنووسانێك، یەكەمین نووسەرانانێك، یەكەمین ئەكتەرانێك، یەكەمین خەباتكارانێك، كە بانگەوازی یەكسانیان كردبێت، ئەوا پیاو بوون و  بەپێی دەرك و ھوشیاریی و ڕۆشنبیریی سەردەمەكەیان و بواردانی كولتووری كۆمەڵەكەیان، وێنای خۆیان بۆ یەكسانی ژن و پیاو خستووەتە ڕوو!

 

به‌ڵام ده‌بینین پرسی ژنی کورد هێشتا له‌ نه‌بوونی فیکر وتیۆری فێمینیستی و هۆشیاری یه‌کی ژنانه‌ ده‌ناڵێنێ. وه‌ جۆرێک له‌ چه‌قبه‌ستویی فیکری و سیاسی هه‌ست پێ ده‌کرێ

 

ھەرچەندە پێشتر وەك سەرەتایەك وەڵامم بەو ناڕۆشنییە لەمەڕ خەبات و چۆنیەتی سەرھەڵدانی خۆھوشیاریی تاك و جڤاك، دایەوە، بەڵام دیسانەوە ناچارم، كۆدی شاراوەی پشت ئەو پەیامەی سەرەوە، بخوێنمەوە، كە دەڵێت ” بزووتنەوەی ڕزگاری ژنان پێویستی بە تیئۆریی فێمینیستی ھەیە، كە ئەویش زادەی ئەوروپایە”. بەپێی تیۆرییەكانی كۆمیونیكەیشن، كۆدی شاراوەی نێو ئەم پەیامە، لە بارەی خۆدەرخستنی كەسی قسەكەرەوە، ئەوەیە كە  نووسەر دەیەوێت بە ژنانی خوێنەر بڵێت “من، ھەم بەپێی شارەزایی زمان و ھەم بەپێی ژیانم لە ئەوروپا، دەتوانم ئەو پەیامبەرە بم، كە فریاتان بكەوم، من تیئۆرییەكانی فێمینیزم ئاشنام، دوای من بكەون، ڕزگاربوونتان مسۆگەرە !”.

 

ئەمە بەدبەختییەكە بۆ خۆی. لەو لاوە ژنانی ژێردەست بە گیان و جەستە و بیر، ڕۆژانە دەرگیری خەبات و بەرەنگاربوونەوەی سەركوتگەرییە خێزانی و كولتووری و ئابووری و ڕامیارییەكانن، كەچی ژنانێكی لەخۆباییبوو، لە ئەوروپاوە، پێیانوایە، ڕزگاری ژنان بە ڕامیاریی و وەرگێڕانی چەند تیئۆرییەكی دەرخكراو، مەیسەر دەبێت و ژنان بەخۆیان بەبێ ڕابەرانی ڕامیارباز، توانانی بیركردنەوە و خەبات و دۆزینەوەی ئامرازەكانی خەباتی خۆیان نییە! ھەر وەھا پووچگەراییەك بوو، كە پارساڵ وای لە ژنێكی خۆبەرابەرزان كرد، كە پێش ئەوەی لە وڵاتی (سوێد)ەوە بگەڕێتەوە كوردستان، پەیامێكی لەم چەشنە بڵاوبكاتەوە “ئەوا من دەگەرێمەوە كوردستان، ئەمە ژمارە تەلەفۆنەكەمە، ئەوی قسەدەكات و دەیەوێت خەبات بكات، با پەیوەندیم پێوەبكات ! “. ئەمە پووچگەرایی ڕامیاریی و بیركردنەوەی دەستەبژێری سەروەرییخواز و خەڵك بەگێلزانە، ئەمە دەردێكی كوشندەیە، كە ژنانی ئازادیخوازی دەھەی نەوەدی سەدەی ڕابوردوو، بەھۆی ڤایرۆسی ئایدیۆلۆجیای فێمینیزمی دەسەڵاتخوازەوە، تووشی بوون. بە بۆچوونی من یەكەم كەسانێك، كە پێویستیان بە ھاریكاری و فریاكەوتن ھەبێت، ئەوا خودی كەسانی دەستەبژێر و دەسەڵاتخواز و خۆبەڕابەرزانن، كەسانێك كە تووشی نەخۆشی خۆشەیدایی (نارسیزم – Narcissism) و سۆپەرمرۆڤی بوون!

 

بەڵێ منیش ھەست بە چەقبەستوویی ھزریی دەكەم، بەڵام ھۆكارەكەی ئاشنانەبوونی ژنان بە تیئۆرییە ئەوروپییەكانی پان-فێمینیزم نییە، بەڵكو ناسەربەخۆیی ژنانی ناڕازی و ڕزگاریخواز و یەكسانیخوازە وەك تاك، ملكەچییانە بۆ پێكھاتەی قوچكەیی ڕابەر و ڕابەریكراو، كە ھیچ جیاوازییەكی لەتەك خێڵ و خێزانی كورددا نییە، كوشتنی متمانەی ژن وەك تاك بەخۆی؛ ھەم لە پرۆسێسێكی مێژوویدا و ھەم لەلایەن دەستەبژێری دەسەڵاتخوازی نێو ڕێكخراوە بەناو ژنییەكانەوە، سەرباری ئەوانەش چاوەڕوانڕاگرتنی ژنان، بەوەی پەیامبەرە تازە پان-فێمینیستەكان، لە ئەوروپاوە تیئۆری و ھوشیارییان بۆ دەھێنن ! ئا ئەمەیە، بەدبەختی و ڕێگر و ھۆكاری چەقبەستنی ھزریی بزووتنەوەكە!

 

وەك وتم، خۆھوشیاریی بەرەنجامی ئەزموونگیری بەردەوامی كۆڕی خەباتە و لە دەرەوەی خەباتی جەماوەریی خودی ژنان یا كرێكاران بوونی نییە و ئەگەر ھەشبێت، ئەوا دژە و ئامانجی دەستەمۆكردنی لە پشتەوە وەستاوە ! ھیچ كەس ھێندە نانەوایەك لە نانكردن نازانێت، ھیچ كەس ھێندەی جوتیارێك لە كشت نازانێت، ھیچ كەس، ھێندەی خودی كرێكاراێك، یا ژنێك لە ستەم تێناگات و دەركی شێوازی خەبات و چەكە كاراكانی ناكات!

 

من دەتوانم، لەوە تێبگەم و دەركی ئەوە بكەم، كە بۆ ئەندامانی گۆشكراوی پاگەندەی ناكەتوارییانەی پارتەكان، كاتێك كە دەگەڕێنەوە كوردستان، یەكسەر تووشی شۆك دەبن و شەپۆلی دەسەڵاتخوازیی ڕاپێچیاندەكات. داوای لێبورد لە خوێنەر دەكەم و ھیوادارم نووسەریش ئەمە بە ھێرش و فشارێكی كەسیی لێوەرنەگرێت.

 

كاتێك كە پارتەكەی نووسەر، لە ناوەڕاستی نەوەدەكانی سەدەی ڕابوردوودا، لەسەر بنەمای ڕاپۆرتێكی ھەڵە كە بە ڕابەرەكەیان درابوو، خۆیان لێبووبووە ھێزی سێیەمی سەردەمی جەنگی نێوخۆیی ینك و پدك، بەڵام كاتێك كە بەشداری ھەڵبژاردنی شارەوانییەكانی پارێزگەی سلێمانیان كرد، تەنانەت ئەندامانی خێزانەكانی خۆشیان دەنگیان پێنەدابوون. وەھا سەرەنجامێك تووشی شۆكێكی كردن، كە بۆ ھێزگرتنەوە، ناچار دەستییان بە پشتێونەكەی (دكتۆر مەحموود عوسمان)ەوە گرتبوو و ھەفتانە وەك ھەنگوینیان لە كونەداردا دۆزیبێتەوە، كۆڕیان بۆ دەگێڕا.

 

ھەروا كاتێك كە دەسەڵاتی بەعس كۆتاییھات، ڕ‎ایانگەیاند، كە ستەمی نەتەوەیی كۆتاییھاتووە و یەكسەر ڕوویان لە خوارووی عیراق نا و كەوتنە پاگەندە بۆ سكیۆلاریستبوونی كۆمەڵگەی عیراق و ملنەدانی خەڵكی عیراق بە ئیسلامییەكان و مەزھەب، بەڵام كاتێك شەقی ڕۆژگار بۆی سەلماندن، كە دونیا بە پاگەندەسازی ناگۆڕێت، ئەندامانی بەدبەخت دیسانەوە تووشی شۆك بوونەوە و ناچار گەڕانەووە سەر قەوانە كۆنەكەی جارانیان (ڕیفراندۆم) و  پارتێكی دیكەیان بەناوی كوردستانەوە، قوتكردەوە!  دیسانەوە ئەم جارەش بۆ ڕاكێشانی خەڵك و فریودانیان بە پارتایەتی، كەوتنەوە لێدانەوەی قەوانی سكیولاریستبوونی كۆمەڵگەی كوردستان و ئەوەی جێگەی مەلا و مەزھەبی تێدانابێتەوە. بەڵێ لەم بارەدایە، كە نووسەر بەنیازی بەرپاكردنی شۆڕشێك لەنێو ژنان لەتەك كۆمەڵێكی دیكە، دەگەڕێتەوە كوردستان، بەڵام ڕووبەووبوونەوەی لەتەك كەتوار و باری ھوشیاریی تاك و كۆمەڵگەی كوردستان، تووشی شۆكێكی ئاوای دەكات، كە دەسەڵاتی بۆرجوازی كورد بە “دەسەڵاتی خۆماڵی” بناسێت و پشت لە كۆمونیزمەكەی بكات. چونكە بەھەمان تێڕوانینەوە، كە پێیوابوو، كۆمونیزم داھێنراوی ماركس و ئەنگلس و لێنین و (مەنسووری حیكمەت)ە، خەریكە سەرچەشمەی ڕزگاریی ژنان بۆ ئەوروپا دەگێڕێتەوە و ئازادیخوازیی ژنانیش بە ئایدیۆلۆجیای پان-فێمینیزمی ئەوروپییەكان، وابەستەدەكات.

یەکەم : ژنانێک که‌ پرسی ژن ده‌که‌نه‌ به‌شێک له‌ پرۆژه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی وڕزگاری نه‌ته‌وه‌ تێڕوانینێکی ئێجگار پیاوانه‌یان هه‌یه‌ بۆ پرسی ژن. ئه‌مانه‌ پێیان وەهایه‌ ماف و ئازادی ژنان ده‌سته‌به‌ر ناکرێ و مه‌حاڵه‌،تاوەکو نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌بێته‌ خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت.  “

منیش پێموانییە، كە پرسی ڕزگاری ژنان و یەكسانی ھەمەلایەنەی ژنان و پیاوان، وابەستەی پرسی ڕزگاری نەتەوەیی بێت، ھەرچەندە ھەبوونی ڕزگاری ھەر یەكەیان كارایی لەسەر ئەوی دیكەیان دادەنێت، بەتایبەت ڕزگاری ژنان لە ڕووی كولتووری و خۆھوشیاریی تاكەوە، كاراییەكی زۆر لەسەر ئامادەنەبوونی تاكی كۆمەڵگەی ژێردەستە بۆ ملدان بە داگیركار، دادەنێت. بەم جۆرە، لەبەرئەوەی كە پرسەكە دەگەرێتەوە سەر ویست و ئامادەیی تاك بۆ ڕزگاربوون و ھەموو ڕزگاربوونێك لە تاك و لە دەروونی تاك و لە خوارەوەی كۆمەڵگەوە، كە تاك كۆڵەكە و بچووكترین یەكەیەتی، دەستپێدەكات، كەواتە مەرجی ڕزگاربوونی تاك، ئازادی خودیی تاك و ئامادەیی و شۆڕشگێڕانەی تاكە بۆ ڕزگاربوون، نەك پێچەوانەكەی؛ ئیدی ئەو ڕزگابوونە ڕزگاری ژنێك بێت یا ڕزگاری كرێكار و جوتیار و خوێندكار و منداڵ و كەمئەندام و خانەنشینێك بێت لە نایەكسانی ئابووریی و  پلەدوویی پێگەی كۆمەڵایەتی و كۆیلەتی سیستەمی ڕێكخستن و  سیستەمی پەروەردە و خوێندن و بەرێوەبەرایەتی.

بەپێچەوانەی بۆچوونی نووسەرەوە، ئەو تێڕوانینە پیاوانی نییە. چونكە یەكەم، گشتگیركردنی تێڕوانێك بەسەر گشت پیاواندا، لە بیرتەنگی ڕەگەزپەرستانەی فێمینیزمی دەسەڵاتخوازەوە سەرچاودەگرێت، دووەم، ئەوە تەنیا پرسی ڕزگاری ژنان و تەنیا كۆتایی ستەم لە ژنان نییە، كە پارتەكان و ڕامیاران و دەسەڵاتداران و ئۆپۆزسیۆنی دەسەڵاتخواز بەكۆتاییھاتنی ستەمی نەتەوەیییەوە دەیبەستنەوە، بەڵكو ھەموو پرس و داخوازییەكی كۆمەڵایەتیی و ئابووریی دیكەی تاكی چەوساوەی ناڕازی، بە داھاتوو دەسپێرن، لەوانە پرسی ژنان، كرێكاران، جوتیاران، خوێندكاران، منداڵان، فەرمانبەران، بێكاران، خانەنیشنان و ..تد پارتەكان و ڕامیاران چ لە سەردەمی شاخ و چ لە ئێستاشدا، چارەسەری پرسەكان بە داھاتوویەكی نادیار دەسپێرن. ئەمەش باشترین بەڵگەی “خۆماڵی” نەبوونی دەسەڵات و نەتەوەیینەبوونی دەوڵەتە ! ئیدی نووسەر دەخوازێت لە پشت دێوجامەی “دەسەڵاتی خۆماڵی” و “دەوڵەتی نەتەوەیی”دا چ پەیامێك بە گوێی ژناندا بدات؟ ئامانجی لە پیاوانیكردنی تێڕوانینی دەسەڵاتداران، چییە؟

سێهەمژنانی کۆمۆنیستیش که‌ پێیان وایه‌ فێمینیزم دژ‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندیچینا‌یه‌تی و خه‌باتی کرێکارانه‌. ژن و پیاو نابێت له‌م خه‌باته‌دا جیابن،خۆ ئه‌گه‌ر چینی کرێکار شۆڕشێ کرد ئه‌وا مافه‌کانی ژنان به‌ شێوه‌یه‌کیئوتۆماتیک حه‌ل ده‌بن له‌ کۆمه‌ڵگادا. وه‌ مافی ژن ته‌نها له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی سۆشیالیستیدا ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێ.

كەس ناتوانێت نكۆڵی لە چەوتی ئەو بۆچوونە بكات، بەڵام دوو شت ھەن، نابێت لەبیرمان بچن، یەكەم فێمینیزم وەك خێوەتی گشتیی ڕەگەزی ژنان نا و دووەم، ھەموو كۆمونیستەكان ئاوا بیرناكەنەوە، من بەخۆم ھەرچەندە كۆمونیست نیم، بەڵام ھاوڕێیانێكی كۆمونیستم ھەن، كە دژی ئەو بۆچوونەن، ھەروەھا لەبیرماننەچێت فێمینیزمی دەسەڵاتخواز (بەدیاریكراوی باڵە بۆرجوازییەكەی) دوژمنی خەباتی سۆشیالیستییە و  بەدوژمنكردنی پیاوانیش، ھەر لەپێناو ئەو ئامانجەیە و وەك زایۆنیزم تەنیا ڕۆڵی جیاكردنەوە و دوژمنسازی دەگێڕێت!

 

ھەروەھا نە كۆمەڵگەی سۆشیالیستی لە شەو و ڕۆژێكی كودەتای پارتی پێشڕەودا سەرھەڵدەات و نە سۆشیالیزمی پارتیی و دەوڵەتیی لەتەك ئازادی و  سەربەخۆیی تاكدا دێنەوە! بەڵام دیسانەوە، سەیرە نووسەر ئاوا قساندەكات، ھەروەك وەك بێژی بەخۆی لە دەرەوەی ئەو تێڕانینەوە ھاتبێت! بەڵام ڕاستییەكەی خودی نووسەر دوو دەھەیە، ھەڵگری ئەو بۆچوونەیە و ئەگەر بەتەواوەتیش لەتەكیدا كۆك نەبووبێت، ئەوا بەجۆرێك بێدەنگەی ھەڵبژاردووە و چاوپۆشی لێكردووە. ئایا دەكرێت بزانین، ئەو ھۆكارانە چین، ئاوا لە نووسەر دەكەن، كە وەك شۆڕشەكەی پارتی پێشڕەو، لە شەو و ڕۆژێكدا دونیاكەی خۆی بگۆڕێت و خۆی نەناسێتەوە و ببێتە ڕەخنەگر و ڕەتگەرەی بێبەزیی كتوپڕی كۆمونیزمەكەی؟

 

ھەڵبەتە ئەوەی لای من جێگەی ڕەخنەیە لە نووسەر، ئەوە نییە، كە وازی لە پارت یا پاشكۆیی پارت ھێنابێت، یا ڕەتكردنەوەی فیمینیزمی ماركسیستی بێت، بەپێچەوانەوە من بۆ وازھێنان لە پارت و كۆتاییھێنان بە پاشكۆیی ئایدیۆلۆجیای پارت، دەستخۆشی لێدەكەم، بەڵام، ھێندەی سەردەمی فێمینیزمە پارتییەكەی، پان-فێمینیزمەكەشی جێگەی ڕەخنەیە، چونكە ھەردوو فێمینیزمەكە دوو فارگۆنی شەمەندەفەرێكن، كە یەك ھێڵی ھاتووچۆیان ھەیە، ئەویش پێكھاتەی قوچكەیی و سەروەریی دەستەبژێری ئابووریی و ڕامیارییە!

ئه‌مسێ ڕه‌وته‌ سیاسیه‌ی که‌ له‌ کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا کارده‌که‌ن به‌هێز یانلاواز، و ژنانێک که‌سه‌ر به‌و ڕه‌وتانه‌ن له‌ کارو چالاکی و گوتاریاندائه‌و خه‌ونه‌ پیاوانه‌یه‌ ڕه‌نگداده‌ته‌وه‌. که‌ تۆی ژن ده‌بیت چاوه‌ڕێ بیتتا ده‌گه‌ینه‌ ئه‌م ئامانجه، جا ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورد بیت، یانخه‌لافه‌تی ئیسلامی یان سۆشیالیزم ئه‌وا ژنان ئێوه‌ش ئازاد ده‌کرێن. واته‌ئێمه‌ی پیاوان ئازادتان ده‌که‌ین و پاداشتتان ده‌ده‌ینه‌وه‌!  به‌ڵام ژنانئێوه‌ سوپاسگوزاری ئێمه‌ی پیاو بن که‌ له‌دونیای  سیاسه‌تی پیاوانه‌یخۆماندا جێمان کردونه‌ته‌وه‌.

بەڵام ئایا پان-فێمینیزمەكەی نووسەر، پەیامێكی دیكەی پێیە، كە لەوانەی سەرەوە جیاوازبێت؟ ئەوە نییە، كە خودی نووسەر، لە دەرەوەی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی ژنان و لە دەرەوەی خۆھوشیاریی تاك و لە دەوەرەی مێژوو بۆ تیئۆری دەگەڕێت و وەرگێڕانی سەرچاوەكانی ئایدیۆلۆجیای پان-فێمینیزم، دەخاتە سەروویی لیستی كاری خۆی یا ھاوبیرانییەوە و وەك تاكە چارەسەر و ڕێگەچارە پێشنیاری دەكات ؟!

بۆ من، خاڵی نێوكۆیی ئەو سێ ڕەوتەی سەرەوە، تەنیا چۆنیەتی تێڕوانینیان بۆ چارەسەری ستەمی ژنان نییە، بەڵكو خاڵی نێوكۆییان، پێكھاتەی قوچكەیی ڕێكخستن، پاشكۆكردنی تاك بۆ ڕابەر و سەركردایەتی، سڕینەوەی ڕۆڵی تاك لە كۆگەرایی قوچكەییدایە، ھەروەھا بەڵێنی سەرخەرمانە، كە ڕزگاریی و ئازادی و یەكسانی ھەمووان بە بەدەسەڵاتگەییشتنی خۆیان دەبەستنەوە ! ئایا نووسەر و ھاوبیرانی لە كوردستاندا شتێكی جیاواز لەوەی پارتەكان و دەسەڵاتیان خستووەتەڕوو؟ تكایە جیاوازییەكان كامانەن؟

بە بۆچوونی من، یەكێك لە گرفتە سەرەكییەكانی تاكی چەپگەرا، ئەوەیە، كاتێك كە لە كۆیلەتی خۆی لەنێو ڕێكخستنی قوچكەیی (ھیرارشی) و  وابەستەیی و ملكەچی خۆی بۆ كەسانێك بەناوی ڕابەر و ئاوەزی پارت، دادەچلەكێت، یەكەم شت لەجیاتی ئەوەی بێت و ڕەخنە لە ڕابوردووی خۆی بگرێت و لە ڕێگەی ڕەخنەیەكی ڕادیكاڵ و ئاوەزپەسەندەوە بە خۆھوشیارییەكی متمانەدار و جێگیر بگات، دەكەوێتە ھەوڵی شاردنەوە و  سڕینەوە و نكۆڵیكردن لەو ڕابوردووی خۆی. ئەمەش ھەردەم ڕووبەڕووی مەترسی خۆھاویشتنەوە نێو قەوارەیەكی دیكەی قوچكەیی یا ئەوەی بەخۆی دەكەوێتە ھەوڵی دۆمینەتكردنی كەسانی دیكە و بەو جۆرە ئەو ڕێچكە نالۆجیكییەی، كە لە ھەرەسھێنانی ئیمپراتۆری بۆلشەڤیكەكانەوە دەستیپێكردوە، نەوە لە دوای نەوە، چەپەكان بە یەكتری دەبەخشن و  دەسەڵات و  ھێزە دژە-شۆڕشەكان ھێزی كۆمەڵایەتیی لێوەردەگرن!

ئەوەی گرنگەر لێرەدائاماژەی پێبدەم ئەوەیە، کەژنی کوردیش بێ ستراتیژ نین له‌م حیزبانه‌دا،ئه‌وانیش حه‌زبه‌ چێژی پله‌ و پایه‌و به‌شدار بوون له‌و ده‌سه‌ڵاته‌یپیاواندا ده‌که‌ن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕۆلیان سیمبۆلیش بێت چێژ وه‌رده‌گرن. وه‌ هه‌ندێک جار هه‌ر ئه‌م ژنانه‌ هۆشیارانه‌ یان نا هۆشیارانه‌ زۆرگورزی کوشندە ده‌ده‌ن له‌ خه‌باتی ژنان.  له‌ ڕووی فیکری و تیۆری یه‌وه‌لاوازن، کۆمه‌ڵێک کڵێشه‌ی سیاسی ده‌ڵێن وهه‌ندێک کارو چالاکی ڕۆتیندووباره‌ ده‌که‌نه‌وه‌. ئه‌مانه‌ نه‌یان توانیوه‌ هۆشیاریه‌کی قووڵ له‌لایتاکی کورد به‌ ژن و پیاوه‌وه‌ دروستبکه‌ن.  

نووسەر لەم پەرەگرافەدا چەند پەیام بە ئێمەی خوێنەر دەدات؛ پەیامی یەكەم، ” ژنی كورد بێ ستراتیژ نین ” و ستراتیژێك كە بۆ نووسەر سەرنجراكێش و پێشنیارە، حەزكردنی ژنانی كوردە لە پلەو پایە و دەسەڵاتداری و بەجۆرێك ئەرێنی دەنرخێنێت، ئەمەش بۆ ستراتیژی فێمینیزمێك دەگەڕێتەوە، كە نووسەر بووەتە ئاڵاھەڵگری.

پەیامی دووەم، ” ڕۆڵی ئەو ژنانە سیمبولییە ” و ئەمەیان نەرێنی دەنرخێنێت و من وەك خوێنەرێك ئاوا لە پەیامەكە تێدەگەم، كە ئەگەر ڕۆڵی ژنانی نێو پارتەكان، سیمبولی نەبووایە و ڕۆلێكی كارایان ھەبووایە، ئەوا نووسەر ڕۆڵەكەیانی بەرز دەنرخاند، ئەمەش دەكاتە ڕەتنەكردنەوەی پارتایەتی، ھەرچەندە نووسەر چەند دێڕ پێشتر بەڕواڵەت وابەستەیی ڕێكخراوەكان بۆ پارتەكان ڕەتدەكاتەوە. بۆ منی خوێنەری بە سەرنج، ئەمە بانێكە و دوو ھەوا. چونكە كاتێك كە چالاكانی ژنان لە پارتەكاندا، ئەندام بن، زۆر ئاسایی بەپێی پەیڕەوی پارتایەتی لە چەپەوە بۆ ڕاست، دەبێت ملكەچی پەیڕەووپرۆگرامی پارتەكەیان بن، ئەمەش بەواتای ملكەچی ھەموو چالاكی و كردارەكان كە ئەمندامی پارت لە ژیانی ڕۆژانە و كۆمەڵایەتییدا ئەنجامیاندەدات، دەبێت لە خزمەتی ڕامیارییەكانی پارتدا بن، كە دواجار دەكاتەوە پاشكۆیی ژنان و ڕێكخراوەكانی ژنان بۆ پارتی پێشڕەو و قوماندە !

پەیامی سێییەم، “ ھەندێك جار ئەو ژنانە ھوشیارانە یا ناھوشیارانە گورزی كوشندە لە خەباتی ژنان دەدەن …. ” دیسانەوە، لەبەرئەوەی كە نووسەر پارتایەتی ڕەتناكاتەوە و نایھەوێت لە ڕەگەوە ھۆكارەكانی سازش و پاشكۆیی ڕێكخراوەكان و ژنان ببرێتەوە، تەنیا ھەندێك جار ڕەخنەیان ئاراستەدەكات و نایھەوێت پەردە لەڕووی ئەو ڕاستییە لابدات، كە ھەموو پارتەكان و ژنانێك كە ئەندام و وابەستەی پارتەكان و ڕێكخراو پاشكۆكانی پارتەكانن، ھەموو كاتێك و لە ھەموو گۆشەیەكی ئەم جیھانەدا، ئەوە ئەوانن، كە گورزی كوشندەی یەكەم لە بزووتنەوە كۆمەڵایەتییەكان دەدەن، وەك خوێنەرێك پێمخۆشە نووسەر نموونەیەكمان بداتێ، كە پارت و ژنانی ئەندامی پارت و ڕێكخراوە پاشكۆكانی پارت، گوزریان لە بزووتنەوەی ژنان نەدابێت و بۆ تاقە جارێك لە بەرژەوەندی و سەركەوتنی خەباتی ئازادیخوازانەی ژنان، كار و چالاكییان كردبێت ؟!

بە بۆچوونی من ھەر كات چالاكانی بزووتنەوەی كۆمەڵایەتی و جەماوەریی بوونە ئەندامی ھەر پارتێك چ چەپ و چ ڕاست، بخوازن یا نا، بە نەچاری دەبێت لە بەرژەوەندی پارتەكەیان ئەو گورزە لە بزووتنەوەكان بدەن، چونكە چالاكی ناسەربەخۆ [ئەندام و لایەنگری پارت و دەوڵەت]، سەربەخۆیی ئەوەی نییە، وەك ھەر تاكێكی ئازاد لە دەرەوەی بازنەی پەیڕەوپڕۆگرامی پارتەكەی، بیربكاتەوە و بڕیاربدات و خەباتبكات!

پەیامی چوارەم، ” لە ڕووی تیئۆرییەوە لاوازن و كۆمەلێك كلیشەی ڕامیاریی دەڵێنەوە و ھەندێك چالاكی رۆتین دووبارە دەكەنەوە … ئەوانە نەیانتوانیوە ھوشیارییەكی قوڵ لەلای تاكی كورد بە ژن و پیاوەوە دروستبكەن …. ” سەرنجگەلی لەم چەشنە ھەم لە ڕوانگەی باڵابوونی دەستەبژێرییەوە و ھەم لە ڕوانگەی ڕامیارییەوە ھەڵسەنگاندن بۆ توانای كەسەكان دەكەن و ھەم وردەگلیی و ڕەخنەی ڕواڵەتیین لە دیاردەكان! وەك دەزانین، ڕەخنە لە ڕواڵەت، ھیچ لە كڕۆك ناگۆڕێت، بەڵكو ڕیفۆرمی دەكات، واتە ئەگەر بشتوانێت ببێتە فشارێكی ناچاركەر، ئەوا لە باشترین باردا، دەسەندكاران ناچار بە گۆڕینی ڕواڵەت (فۆرم) دەكات. ئەگەر لەمانەش بگوزەرێن، ئەوا كۆمەڵێك گرفتی دیكە لەو وردەگلییانەدا دەبینین، كە تیئۆری واتە ھۆش بە بنەما دادەنێت و نەبوونی تیئۆری بە ھۆكاری دژەخەباتیان دەزانێت. ئەمەش بۆ گیرۆدەیی و وابەستەیی خودی نووسەر لە دوولاوە بە تیئۆرییەوە دەگەیێنێت، كە لەلایەك خەبات و ناڕەزایەتی بە بەرھەمی ھەبوونی تیئۆرییەوە دەبەستێتەوە، كە ھاوكات ڕێخۆشكەرە بۆ ھاندەرە كەسییەكە، واتە ھۆكاری دووەم، كە خۆی وەك تیئۆریكار یا تیئۆریدار دەبینێت و خۆی وەك سەرچاوەیەك پێشنیاردەكات!

ھەروەھا ڕواڵەتییانە لە ھۆكاری كێشەجوینەوەی ئەندامانی پارت و چالاكی ڕۆتینانەیان دەڕوانێت! ئەو خۆی لەوە لادەدات، كە ھۆكارەكەی بۆ ھەبوونی خودی پارت وەك پێشرەو دەگەڕێتەوە، كە ئەندامانی دەبەنگدەكات و كلێشەییانە پەروەردەیاندەكات و ڕۆڵە مێژووییەكانیان وەك تاك، تا ئاستی كۆمەلێك چالاكی ڕۆتینی ئاھەنگێڕان بەبۆنەی لەدایكبوون و مردنی ڕابەر، دامەزراندنی پارت و دروستكردنی ڕێكخراوە بەناو جەماوەریی و ژنییەكان، شەڕەدەندووك لەتەك لایەنگران و ئەندامانی پارتەكانی دیكە و پاگەندەكردن لە سەردەمی ھەڵبژاردنەكاندا بۆ پارتەكانیان و چوونە نێو بزووتنەوە جەماوەرییەكان بە ئامانجی دەستەمۆكردن و سیخوڕیكردن بەسەریانەوە و ..تد. ھۆكاری گشت ئەمانە، سەربەخۆنەبوونی تاكە، ئەندامبوونی تاكە لە پارتەكان و پاشڕەویی دەستەبژێراندا، ئاوەژوو دیدتنی ھاوكێشەكانە، لنگاوقوچ سەیركردن و دانانی ھاوكێشەی خەبات و تێئۆرییە، گەڕانەوەیە بۆ خوا وەك سەرچاوەی ئاوەز چ لە شێوەی ڕابەر و چ لە شێوەی پارت و دەوڵەتدا !

كاتێك كە ئەمە ئەرك و ڕۆڵی ئەندامانی پارت [لەم بابەتەدا ژنان] بێت، ئیدی چاوەرێكردنی ئەوەی بتوانن ھوشیاری قوڵ لەلای تاكی كورد بە ژن و پیاوەوە دروستبكەن‎، چاوەڕوانییەكی ناكەتوارییە !

بیست ودووساڵ له‌م جۆره‌ کارکردن و گوتاره‌ کاتی به‌سه‌رچووه‌، ئه‌وه‌ی هه‌ستیپێده‌کرێت، بۆشاییه‌‌که‌ بۆ دروستکردنی هۆشیاریه‌کی ژنانه‌. ده‌کرێ ئه‌مه‌وه‌کو شه‌پۆلێک له‌ کارو چالاکی ژنانه‌ پۆلێنبکرێت و ئیتر سه‌ره‌تایده‌ستپێکردنی شه‌پۆلێکی تر ده‌بینم. ئه‌م جاره‌ به‌ کارو تیۆر و تێڕوانینیژنان بۆ شیکاری و تیۆریزه‌ کردنی چه‌وسانه‌وه‌و پله‌دووی خۆیان له‌کۆمه‌ڵگەدا. دوور له‌ مه‌وعیزه‌ و ئامۆژگاری  پیاوانی ناو پارتە سیاسیەکان. هه‌ربۆیه‌ش ئه‌و فۆبیایه‌ی که‌ هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ پرسی ئازادی ژن وفێمینیزم و ته‌نانه‌ت جێنده‌ریش له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتوه‌ که‌،سه‌ره‌تایه‌کی تازه‌ هه‌یه‌‌ و‌ کولتوره‌ جیاکان کاری تێداده‌که‌ن.  “

پێش ھەموو شت، حەزدەكەم لە نووسەر بپرسم، كاتێكلە كوردستان ئەو تیئۆرییەی، كە ئەو دەیكاتە گۆچانەكەی موسی، بوونی نەبێت و بزووتنەوەیەك كە ئەو خوازیارییەتی بوونی نەبێت، ئیدی ترس (فۆبیا) لەلای پیاوان چۆن سەرھەڵدەدات و چۆن دەتوانێت بوونی ھەبێت؟ ترس لەو ساتەوە دروستدەبێت، كە نامۆیەك لە كۆمەڵگە [بازنەی كولتوورییدا]دا پەیدابووبێت، بۆ نموونە ترسی تاكی ڕەیسیست لە كەسانی كۆچەر، لەو ساتەوە دەستپێناكات، كە كۆچەرەكان لە وڵاتی خۆیاندا، بۆ ڕەسیستەكان نامۆن، بەڵكو لەو ساتەوە دەستپێدەكات، كە ڕوو لە وڵاتی ڕەیسیستەكان دەنێن، بەتایبەت كاتێك كە خەریكە ھەژماریان ڕوو لە زیادبوون دەبێت! لەسەر ئەم بنەمایە، سەرەتا و كۆتایی دەربڕینەكانی نووسەر بۆ یەكدی پارادۆكسن!

من ئەوەی نووسەر بە فۆبیا ناوی دەنێت، بە كاردانەوەی دەزانم، كاردانەوە بەرامبەر ئایدیۆلۆجیایەكی دژە-پیاو، ئەمەش شتێكی ناھوشیارانەی سروشتی و ئاساییە، چونكە ھەموو بوونەوەرێك كە ھەست بەوە بكات، كە ڕووبەڕووی دژایەتی دەبێتەوە، سەرەتا كۆئەندامەكانی دەكەونە خۆئامادەكردن بۆ بەرگری و پاشان بیری لێدەكاتەوە و دژە-ئایدیۆلۆجیای بۆ سازدەكات، لەم بارەوە دەبینین، كە لە بەرامبەر ژنانی دژە-پیاودا، دەنگی پیاوانی دژە-ژن لە سەرھەڵداندایە و ئەمەش سەنێرگەیەك بۆ سەردەرھێنانی كارگی ژەھراوی چێدەكات !

كاتێك دەتوانین، ئەوە بە فۆبیا ناوبنێین، ئەو ئایدیۆلۆجیەی كە نووسەر بە ڕزگاركەری ژنان ناویدەبات، قسە لە ئافراندنی زەمینەی خۆھوشیاریی یەكسانی ھەمەلایەنەی مرۆڤەكان بكات، ئەو كات دەتوانرێت كاردانەوەی مرۆڤە كۆنەپەرست و دژە یەكسانیخوازەكان، بە فۆبیا ناوببرێت. بەڵام كاتێك كە لەلای پیاوێكی ناھوشیار، لە بەرامبەر پاگەندەی [ھوشیارانە و ناھوشیارانەی] دژەپیاودا، ترس لە ھەڵوەشاندنەوەی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان و ترس لە دروستبوونی جیایی و ھەڵوەشاندنەوەی پەیوەندییە ناھاوڕەگەزییەكان،دروستدەبێت، ناتوانین بە فۆبیا بەرامبەر ڕزگاریی ژن ناوببرێت!

پان-فێمینیزم، لە جیاتی پاگەندەكردنی ڕزگاری ھەموو تاكەكان لە لیتەی كۆنەپەرستیی و دەمارگریی ڕەگەزیی، خوازیارە كوتەك لە دەستی پیاوان بسێنێتەوە و بیداتە دەستی ژنان، ئەمە ئەو دەنگە تەنكئەندێشەیە، كە پێیوایە، ئەگەر لە كۆمەڵگەدا ژنان لە جێی پیاوان سەروەربن واتە لەجیاتی كۆمەڵگەی پاتریاكی، كۆمەڵگە ماتریاكی ھەبێت، ئەوا سەركوت و نایەكسانی و ناداوەری نامێنێت و توندوتیژی بەسەردەچێت، ئەمە ھەمان دەنگە كە پێیوایە، ئەگەر لە كۆمەڵگەدا لەجێی پارتێكی ناسیونالیست یا ئایینی، پارتێكی كۆمونیست سەروەربێت یا لەجیاتی چینی بۆرجوا، چینی كرێكار سەروەربێت، ئیدی كۆتایی بە مێژووی چەوسانەوە دێت. ئەمە بەدبەختییە، ئەمە ڕواڵەتگەرییە، ئەمە دۆشدامانە لەبەردەم كەتواردا، ئەمە قوفڵدانە لە بیركردنەوە ! چونكە تێنەگەییشتنە لە ھۆكاری سەرھەڵدانی سەروەری و پایەكانی مانەوە و ھێزە پارێزەرەكانی ! لە بارێكی ئاوادا، زۆر ئاساییە، كە پیاوانی ناھوشیار و تێنەگەییشتوو لە بنەما ئایدیۆلۆجییەكانی پان-فێمینیزم، وەك سروشتیترین كاردانەوەی دوور لە تێڕامان و ئەزموونگیری، بكەونە خۆ و پێكھاتەی دژ لەسەر ھەمان كێش و سەروا بۆ بەرگری لە خۆیان دروستبكەن و بەو كارەش بازاری كۆمەڵێك دەسەڵاتخوازی دیكە گەرمبكەن، ھەروەك چۆن ناسیونالیزمی كورد لە بەرامبەر ھێرشی ناسیونالیزمی داگیركەردا، دەست بۆ ھەمان ئایدیۆلۆجیا دەبات و بازاری كۆمەڵێك دەسەڵاتخواز گەرمدەكات، وەك ئەوەی ئەمڕۆكە دەسەڵاتخوازانێك، كە بە قۆستنەوەی خۆشباوەڕیی بە ناسیونالیزم  و بە ڕشتنی خوێنی ھەزاران لاوی كرێكار و زەحمەتكێشی ناھوشیار، لەسەر تەختی دەسەڵات دانیشتوون ! قسەكەرانی (پان-فێمینیزم)یش بەو ئاراستەیە و لەسەر بنەمای ئەزموونگیریی لە ڕابوردووی دەسەڵاتخوازانی پێشخۆیان، دەیانەوێت بە دەسەڵاتبگەن !

ژنانخۆیان له‌م کێشمه‌ کێشه‌دا ده‌بێت بزانن قازانجی گشتی یان له‌ کوێدایه‌ وکام فیکر و کام کامپ هه‌ڵبژێرن. ئه‌م شه‌پۆله‌ تازه‌یه‌ ئه‌رکێتی تیۆریزه‌یهه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیانی ژن بکات. وه‌ ده‌ستپێشخه‌ر بێت بۆ دروست کردنیهۆشیاری یه‌کی فێمینیستی و ستراتیجی خه‌باتێک له‌به‌رامبه‌ر بێ مافیژناندا.  “

نووسەر  لە كۆتایی پەیامەكەیدا قسە لە “قازانجی گشتی ژنان” دەكات، كە بە واتا و دەربرێنێكی دروستتر دەكاتە “بەرژەوەندی گشتی” . ئایا ژنان چینێكی كۆمەڵایەتی یا توێژی چینێكی كۆمەڵایەتین یا ڕەگەزێك، كە تاكەكانی ئەندامی چین و توێژە كۆمەڵایەتییەكانن؟ لە سەرەتای ساڵی دوو ھەزاردا بەم ئاراستەیە وتارێكم لە ژمارە یەكەمینەكانی (گۆڤاری دالیان)دا بڵاوكردەوەتەوە، لەبەرئەوە لێرەدا زۆر لەسەر ئەم پرسیارە ناوەستم، بەڵام بەبۆچوونی من، بەبێ وەڵامدانەوە بەم پرسیارە، ناتوانین قسە لەسەر ڕێگەچارەی كۆتاییھێنان بە ھەڵاواردنی ژنان بكەین، چونكە كاتێك ئێمە نەزانین ئەوە دیاریبكەین، كە ئایا ژنان چین و توێژی كۆمەڵایەتین یا نا، ھەرگیز ناتوانین بیر لە چۆنیەتی شێوەی ڕێكخستن و شێوازی خەبات و میكانیزمەكانی چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی خەباتەكەیان بكەینەوە و ناشتوانین ڕادیكاڵانە سەنگەر لە ستەمكاران بگرین !

 

ئەگەر ژنان چینێكی سەربەخۆی ناكۆمەڵایەتی بن، ئەوكات دەتوانین بە ئاراستەی تێروانینی دژە-پیاوانەی پان-فێمینیستەكان بچین، كە دەخوازن لە ھەموو مەیدانەكانی خەباتی كۆمەڵایەتییدا ژنان بە ھەستەوەریییەكی ترسەكییانە (فۆبیانە) لە پیاوان داببڕن، تاوەكو لەسەر زەمینەكانی خۆشباوەڕیی ژنانی ناڕازی بەو ئایدیۆلۆجیایە، سەروەریی و دەسەڵات و پێگەی ئابووریی بۆ خۆیان مسۆگەربكەن. بەڵام وەك دەبینین، ژن لە كۆمەڵگەدا دایكە، خوشكە، ھاوسەرە، نەنكە، كچە، كرێكارە، جوتیارە، مامۆستایە، فەرمانبەرە، بێكارە، كەمئەندام و خانەنشینە، بەرێوەبەرە، سەرمایەدارە، دەسەڵاتدارە، كەواتە ژن وەك تاكی ھەر یەك لەو چین و توێژە كۆمەڵایەتییانە، خەباتی بۆ ئازادی و یەكسانی و دادپەوەریی لە چوارچێوەی خەباتی كۆمەڵایەتی و جەماوەریی ئەو چین و توێژە كۆمەڵایەتییانەدا و بە گرێدانەوەی بە خەباتە سەرتاسەرییە دژە سەروەرییەكە بۆ كۆمەڵگەی ئازاد، مەیسەر دەبێت، واتە ژن لە ڕێكخراوی سەربەخۆی خوێندكاراندا باشتر دەتوانێت داخوازییەكانی لەپێناو یەكسانی و ڕزگاریدا كۆمەڵایەتی بكاتەوە، تاوەكو لە دەرەوەی ئەو مەیدانە، چونكە بە ئامادەبوونی لەو مەیدانەدا دەتوانێت ڕزگاری ژنان و یەكسانی ژنان و پیاوان وەك ئەندامی ڕێكخراوەكە بەسەر ئەندامە پیاوەكاندا بسەپێنێت و  داخوازییەكان لە داخوازی بالێكی كۆمەڵگەوە بكاتە داخوازی كۆمەلایەتی كۆمەڵگە، بەڵام بە پێچەوانەوە ھەر ڕێكخراوبوونێكی ڕەگەزپەرستانە و ھەر یەكگرتێك لەسەر بنەمای ڕەگەزیی، یەكگرتن و ڕەگەزپەستیییەكی دیكە بەرھەمدەھێڼیت و دەبێتە ھۆی چۆڵبوون و قەڵشبردنی مەیدانەكانی خەباتی كۆمەڵایەتی و دواجار تێكشكانی خەباتی چین و توێژە كۆمەڵایەتییەكان دژی سەروەریی و سەركوت و نایەكسانی و ناداپوەروەریی كۆمەڵایەتی و ئەمەش تەنیا بە قازانجی دەسەڵاتداران و سەروەریی چینایەتی تەواودەبێت و ژنانی ئازادیخواز  و ناڕازی نەك ھیچ قازانجێك لەو دابڕانە ناكەن، بەڵكو گەورەترین باجی بۆ دەدەن و تەنیا دەستەیەك لە ژنان كە فێمینیستە دەسەڵاتخوازەكانن وەك ھاوبەرژەوەندی پیاوانی دەسەڵاتدار، لێی بەھرەمەنددەبن و وەك دەستەبژێرێك لە دانیشتن و كۆڕ و سیمینارەكاندا توانایی خۆیان لە دەستەمۆكردنی بزووتنەوەی ژنان بۆ دەسەڵات نیشاندەدەن و لە بەرامبەردا دەسەڵاتیش دەكەوێتە سیمبولكردن و كارێزماپێبەخشین و بەرزكردنەوە و بەرتەریپێدانیان تا ئاستی سوپەر-ژن. لەم بارەوە لە پاش ڕوخانی ڕژێمی بەعسەوە، ھەموومان بینەری سەودا و مامەڵە و نامەناردن و پلە و دەسەڵاتخوازیی و مووچەی مشەخۆرانەی كۆمەلێك لەو ژنانە بووین، كە ھەموو توانای خۆیان خستبووە پێناو گۆڕینیی كڕۆكی خەباتی ڕزگاریخوازانەی ژنان دژی سەروەریی، بە دانانی پیاو وەك دوژمن و ھۆكاری چەوسانەوەی ژن.

 

لە كۆتاییدا ھیوادارم خوێنەری ھێژا، بەتایبەت ژنانی ناڕازی و ئازادیخواز، خۆیان بە وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە خەریكبكەن، بۆ ئەوەی لە پاوانگەریی سەروەرێكەوە نەكەونە داوی پاوانگەریی سەروەرێكی دیكە؛

ئایا بەڕاستی پیاو وەك تاك لەو خێزان و ڕێكخراو و پارت و دامودەزگەیانەدا، كە فێمینیستانی دەسەڵاتخواز دەخوازن وەك بڕیاردەر و سەركوتگەر نیشانبدەن، بوونەوەرێكی سەربەخۆ و ئازادە و لەو ستەم و نایەكسانی و نادادروەییە كولتووریی و ڕامیاریی و ئابوورییانەی كە ژنانیان كۆیلە ڕاگرتووە، ڕزگاربووە؟

 

***********************************

خوێنەری ھێژا، لەم بەستەرەدا داتوانیت نووسینەكەی خاتوو (ھۆزان مەحموود) بخوێنیتەوە :

http://www.hawlati.co/%D9%81%DB%86%D8%A8%DB%8C%D8%A7%DB%8C-%D9%81%DB%8E%D9%85%DB%8C%D9%86%DB%8C%D8%B2%D9%85-%D9%84%D9%87%E2%80%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86/

آیا نظم پارلمانی سوئیس بهتر است؟

آیا نظم پارلمانی سوئیس بهتر است؟

 

نوشته ای از میخائیل باکونین در خرس برن و خرس سن پترسبورگ – سال ١٨٧٠ میلادی – شهر نوشاتل سوئیس

جامعه ی مدرن به این واقعیت متقاعد شده است که هر قدرت سیاسی با هر ریشه و منشائی به سوی خودکامگی می گراید. به همین دلیل در هر کشوری که قدرت سیاسی حتا اندکی آزاد شده است، جامعه حاکمانی را که با انقلاب یا انتخابات به قدرت رسیده اند زیر کنترل شدیدی قرار می دهد. چنین جامعه ای تحکیم آزادی اش را در سازماندهی واقعی و جدی افکار و اراده های مردمی گذاشته است که روی مردانی اعمال می گردد که دارای قدرت عمومی هستند. در تمام کشورهایی که دارای یک دولت منتخب و معرف مردم هستند که سوئیس هم از جمله ی آن هاست، آزادی نمی تواند واقعی باشد مگر زمانی که این کنترل واقعی ست. برعکس اگر کنترل خیالی باشد، آزادی توده ای نیز لزوماً خیال خامی بیش نیست.

بسیار ساده است تا نشان داد که در هیچ کجای اروپا کنترل توده ای واقعی نیست. ما در این جا فقط نمونه ی سوئیس را در نظر می گیریم. چرا که اولاً به آن از همه نزدیک تر هستیم و دوماً به این دلیل که سوئیس امروز در اروپا تنها جمهوری دمکراتیک است. سوئیس کشوری ست که آرمان اقتدار توده ای را چنان عملی کرده است که نه فقط می تواند برای خودش مناسب باشد، بلکه می تواند الگوی بقیه کشورها نیز بگردد.

پیشرفته ترین ایالت های (یا کانتون های) سوئیس در سال های ١٨٣٠ آزادی را با حق رأی همگانی ضمانت نمودند. این جنبشی کاملاً مشروع بود. تا آن جایی که یک طبقه ی شهروندان ممتاز شوراهای قانون گذاری ما را منصوب می کردند، تا آن جایی که تفاوت هایی در حق رأی موجود بود، تا آن جایی که بین شهر و روستا اختلاف گذاشته می شد، تا آن جایی که بین اشراف و مردم فرق بود، قوه ی اجرائیه که شوراها انتخاب می کردند و قوانینی که می نوشتند نمی توانست وظیفه ای داشته باشد مگرتنظیم تسلط اشرافیت بر ملت. بنابراین می بایستی برای آزادی توده ها این رژیم را سرنگون می کرد و به جایش اقتدار توده ای را مستقر می نمود.

همین که حق رأی همگانی مستقر شد، تصور گردید که آزادی مردم تأمین گشته است. اما این توهمی بیش نبود. آگاهی به این توهم موجب شد که حزب رادیکال در یک ایالت سقوط کند و در چندین ایالت دیگر تضعیف گردد. رادیکال ها نخواستند آن چنان که مطبوعات به اصطلاح لیبرال می نویسند مردم را فریب بدهند، آنان خود اشتباه کردند. رادیکال ها هنگامی که به مردم قول دادند که رأی حق همگانی آزادی می آورد واقعاً به آن معتقد بودند. این نظر به رادیکال ها چنان قدرتی را داد که بتوانند توده ها را برآشوبند و دولت های اشرافی را براندازند. اکنون رادیکال ها با این تجربه و با اعمال قدرت دیگر به خود و اصول خویش نیز ایمان ندارند و به این جهت عمیقاً فاسد و ازکارافتاده شده اند.

رادیکال ها موضوع را بسیار ساده و طبیعی می انگاشتند و می گفتند همین که قوه ی مقننه و قوه ی اجرائیه مستقیماً با انتخابات همگانی شکل بگیرند، دیگر جایی نخواهد بود که آن ها را خارج از اراده ی مردم تصور نمود و این اراده است که آزادی و پیشرفت را به ارمغان خواهد آورد.

تمام دروغ نظم نمایندگی بر این پندار استوار است که یک قدرت اجرائی و یک مجلس قانون گذاری که با آرای مردم شکل می گیرد قطعاً می تواند اراده ی واقعی همان مردم را نمایندگی نماید. مردم در سوئیس و هر جای دیگری غریزاً و لزوماً خواهان دو چیز هستند: بیش ترین امکانات رفاهی زندگی و بزرگ ترین آزادی زیستن و تحرک و اقدام. مردم در واقع می خواهند که در رفاه اقتصادی زندگی کنند بی آن که  هر گونه قدرتی و سازماندهی سیاسی بالای سر آنان باشد. وجود یک قدرت سیاسی در هر صورت به نفی آزادی مردم می انجامد.

غریزه ی آنانی که حکومت می کنند و همچنین آنانی که قانونگذاری می نمایند و آنانی که اعمال قدرت اجرائی می کنند کاملاً به مخالفت با غریزه ی مردم می انجامد. احساسات و مقاصد حاکمان می تواند هر چه می خواهد، باشد، اما موقعیت برتر آنان منجر به این می شود که خود را نگهبان و قیم مردم در نظر می گیرند. بین قیم و شاگرد هیچگاه برابری وجود نخواهد داشت.

حس برتری لزوماً برآمده از موقعیت فرادست قیم نسبت به فرودستی شاگرد چنان است که هر کسی را که قدرت اجرائی و قدرت قانونگذاری را اعمال می کند به فردی بالاتر از شاگرد تبدیل می نماید. هر آن کس که از قدرت سیاسی سخن می گوید الزاماً پایبند به سلطه گری ست که بر بزرگ ترین بخش جامعه اعمال می گردد. آنانی که تحت سلطه قرار دارند طبیعتاً از سلطه گران متنفرند و اینان نیز برای حفظ سلطه ی خود بر محکومان دست به ستم و سرکوب می زنند. تاریخ قدرت سیاسی از زمانی که در جهان پدید آمده است همین بوده است و بس. همین تاریخ است که نشان می دهد چرا و چگونه انسان هایی که دمکرات ترین ها و انقلابی ترین ها و سرخ ترین ها بودند همین که بر توده های مردم حاکم می شوند به محافظه کاران افراطی تبدیل می گردند تا بتوانند به حکومت خود ادامه دهند. گرایش بر این است که خیانت را توجیه نمود، اما این اشتباه است. علت اصلی این توجیه همانا تغییر چشم انداز و موقعیت هاست. هرگز فراموش نکنیم که مواضع و نیازهایی که خیانت به هدف را توجیه می کنند از نفرت و اراده ی بد افراد، قوی تر هستند.

من چنان به این موضوع واقف هستم که می توانم بگویم که اگر فردا یک دولت و یک شورای قانونگذاری یا پارلمان شکل بگیرد که فقط و فقط دارای اعضای کارگر باشد که آنان هم فقط و فقط دمکرات ترین سوسیالیست ها باشند به زودی تبدیل به اشراف قاطعی می شوند که به اصل اتوریته متوسل و سپس خود به سرکوبگر و استثمارگر تبدیل می گردند. لذا نتیجه گیری من چنین است: باید کاملاً در نظر و در عمل هر قدرت سیاسی را از میان برداشت، چرا که تا زمانی که قدرت سیاسی وجود داشته باشد ستمگر و ستم کشیده، ارباب و برده و استثمارگر و استثمارشونده هم وجود خواهند داشت. زمانی که قدرت سیاسی برچیده می شود باید آن را با سازماندهی نیروهای تولیدی و خدمات اقتصادی جایگزین نمود.

به سوئیس بازگردیم. در این جا مانند همه جا، طبقه ی حاکمان کاملاً از مردمی که بر آنان حکومت می کنند جدا و متفاوت است. در سوئیس مانند هر نقطه ی دیگری، هر چه قدر که نهادهای سیاسی تساوی گرا باشند، باز این بورژوازی ست که حکومت می کند و این مردم زحمتکش و دهقانان هستند که باید از قوانین آن اطاعت نمایند. مردم نه وقت دارند اعمال حاکمیت نمایند و نه برای این کار آموزش دیده اند. بورژوازی که هر دوی این ها را دارد نه فقط حق اعمال حاکمیت دارد بلکه در عمل امتیاز انحصاری آن را گرفته است. بنابراین برابری سیاسی در سوئیس و در دیگر نقاط نه فقط یک وهم کودکانه که یک دروغ است.

بورژوازی که با توجه به شرایط حیات اقتصادی و اجتماعی اش از مردم جداست چگونه می تواند در دولت و قوانین به تمایلات، نظرات و اراده ی مردم توجه نماید؟ هیچگونه، چنین امری ممکن نیست. تجربه ی روزمره به ما ثابت نموده است که بورژوازی در قانونگذاری و در دولت از منافع خود دفاع می کند و برای منافع مردم اقدامی انجام نمی دهد. این واقعیتی ست که قانونگذاران ما و اعضای دولت های ایالت ها را مردم مستقیم و غیرمستقیم انتخاب می کنند. این واقعیتی ست که در روز انتخابات حتا مغرورترین بورژواها مجبورند به صف شوند و در برابر مردم تعظیم کنند. بورژواها در روز انتخابات در برابر مردم کلاه از سر خود برمی دارند و چنین وانمود می کنند که اراده مردم اراده ی آنان است. اما همین که انتخابات انجام می گردد هر کدام سر کار خود برمی گردند: مردم برای یک لقمه نان جان می کنند و بورژواها هم برای حکومت دست به هر ترفند سیاسی می زنند. دیگر کسی به ملاقات دیگری نمی آید و حتا او را به جا نمی آورد. چگونه مردمی که از فشار کار له می شوند می توانند اعمال نمایندگان سیاسی خود را کنترل کنند در حالی که حتا از بسیاری از مسائلی که باید خبر پیدا کنند، مطلع هم نمی شوند؟ آیا در چنین شرایطی کنترل انتخاب کنندگان روی انتخاب شدگان خواب وخیالی بیش نیست؟ کنترل مردمی در نظم نمایندگی یگانه ضمانت آزادی آنان شمرده می شود، اگر این کنترل عملاً وجود ندارد، این آزادی هم واقعاً موجود نیست.

برای رفع چنین کمبود بزرگی بود که دمکرات رادیکال های ایالت زوریخ یک سیستم جدید سیاسی به نام “همه پرسی” یا قانونگذاری مستقیم مردمی را ابداع نمودند. اما این سیستم هم خود مُسکنی بیش نیست که توهم و دروغ جدیدی را به وجود می آورد. برای این که مردم بتوانند با آگاهی کامل و با آزادی تمام به قوانینی رأی دهند که برایشان نوشته شده است باید وقت و آموزش لازم برای مطالعه ی آن ها را داشته باشند و در مورد آن ها بحث کنند و حتا آن ها را بهبود بخشند و باید بتوانند در یک پارلمان بزرگ که در زمین های عظیم برپا می شود گردهم آیند. این هم که کم تر ممکن است. این ها همه در حالی صورت می گیرند که اتفاقاً همان قوانینی که به همه پرسی گذاشته می شوند در رابطه با سرنوشت مردم هستند. بیش تر اوقات قوانینی که به همه پرسی گذاشته می شوند دارای چنان مفادی هستند که باید برای درک آن ها با انتزاعات سیاسی و حقوقی آشنایی کامل داشت، اما از آن جایی که مردم نقشی در ایجاد این انتزاعات نداشته اند بدون این که فهمی از قوانین پیشنهادی پیدا کنند با توجه به نظرات سخنرانان محبوب خود به آن ها کورکورانه رأی می دهند. اگر هر کدام از این قوانین را جداگانه بررسی کنیم، متوجه می شویم که دارای اهمیت آن چنانی نیستند که بتوانند نظر مردم را جلب نمایند اما مجموعه ی آن ها هستند که تمام قیدهای لازم را برای به بند کشیدنشان به وجود می آورند. به همین دلیل است که این قوانین بررغم این که با همه پرسی تصویب نهایی می شوند، مردم را به خدمتگذار بورژوازی تبدیل می کنند.

ما می بینیم که نظم نمایندگی که با سیستم همه پرسی تصحیح شده است همچنان از کنترل مردم خارج است و از آن جایی که آزادی واقعی برای مردم بدون این کنترل نمی تواند وجود داشته باشد پس ما می توانیم نتیجه بگیریم که آزادی مردم و دولت مردمی در این نظم دروغی بیش نیست.

واقعیات روزمره در ایالت های سوئیس به ما این واقعیت را نشان می دهد. در کدام ایالت سوئیس مردم می توانند با اقدام واقعی و مستقیم روی قوانینی که شورای بزرگ می نویسد تأثیر بگذارند یا اقداماتی را که شورای کوچک تصمیم می گیرد، کنترل نمایند؟ آیا این واقعیت ندارد که منتخبان به مردمی که آنان را برگزیده اند مانند یک فرد نابالغ می نگرند که باید از فرمان های آنان اطاعت نمایند بدون این که حتا علت و دلیلش را بدانند؟

اکثر امور و قوانین مهم که مستقیماً با رفاه مردم و منافع مادی شهرها ارتباط دارند از بالای سر مردم رتق و فتق و تصویب می شوند. حاکمان برای حفظ منافع خود مردم را به خطر می اندازند، به بند می کشند و بی چیز می کنند. مردم هم نه عادت و نه زمان لازم را  برای به دست گرفتن امور دارند و آن ها را به منتخبان خود واگذار می کنند. منتخبان طبعاً از منافع طبقاتی خود دفاع می نمایند و برای این امر هنر قانون نویسی مردم پسند را پیدا کرده اند. نظم نمایندگی دمکراتیک نظمی است که بر دروغ و تزویر دائمی استوار است. این نظم نیازمند ناآگاهی مردم است چرا که بدون آن نمی تواند موفق شود.

هر چه قدر هم که مردم ایالت های مختلف ما در سوئیس بی تفاوت و صبور باشند، دارای نظراتی هستند و می دانند که آزادی، استقلال وعدالت چیست و یک دولت ایالتی هم خوب فراگرفته است که تا چه محدوده ای به این نظرات تعرض نکند. زمانی که احساسات مردم برانگیخته می شود و می بینند که به “مقدس ترین مقدس ها” تعرض و وجدان سیاسی ملت سوئیس به سخره گرفته می شود، آن گاه همین مردم رخوت زده به پامی خیزند، قیام می کنند و وقتی که قیام می کنند، دولت و قانون اساسی و شورای بزرگ و کوچک را جاروب می کند. تمام جنبش ترقی خواه سوئیس تا سال ١۸۴۸ با یک رشته انقلاب ایالت ها شکل گرفت. این انقلاب ها و تمام احتمالاتی که برای شورش های مردمی وجود دارند و ترس سودمندی که ایجاد می کنند تنها شکل کنترل واقعی ست که هنوز در سوئیس وجود دارد. انقلاب و شورش است که می تواند جلوی جاه طلبی حاکمان ما را بگیرد.

ترجمە از : ن. تیف

اطلاعیه آنارشیست های ونزوئلا در باره ی مرگ هوگو چاوز

اطلاعیه آنارشیست های ونزوئلا در باره ی مرگ هوگو چاوز

 

نه سوگواری، نه بزرگداشت! هنگامه ی پیکارهای خودگردان فرارسیده است!

 

زمانی که یک بیماری بسیار عمیق و درمان های پزشکی گسترده با تصمیمات سیاسی و یک بیمار شیفته ی قدرت گره می خورند، انتظاری بیش از آن چه پیش آمد، نمی شد داشت: یک رهبر سیاسی – نظامی می میرد و یک تغییر مهم در صحنه ی سیاسی ونزوئلا آغاز می گردد.

در یک لحظه، آن چه بزرگ ترین نیروی یک رژیم بود به عظیم ترین ناتوانی اش تبدیل می گردد: چاوز همه چیز بود و همین که ناپدید می گردد چاره ای نمی ماند مگر سوگند خوردن برای وفاداری مطلق به یاد او با اطاعت از پیشنهادهایش برای کسی که باید جایگزین شود. اما این مهم شکنندگی یک دولت را برجسته می کند، دولتی که می خواست گرایش “سوسیالیستی و مردمی” خود را با بزرگنمایی عجیب و غریب یک شخصیت، تقویت نماید. اکنون همان دولت وادار شده است که به شکلی مسخره ارواح برزخی را به نیایش بنشیند. چاوز خود معمار چنین پایانی بود. تمرکز بیش از حد قدرت حتا بیماری او را در هاله ای از ابهام پیچاند. از آن جایی که رهروان چاوز دارای اندیشه منسجمی نیستند حالا نمی دانند چگونه باید میراث “فرمانده” را تقسیم نمایند. البته فن سالاران بلندپایه (rojo – rojitos) و گروه های نظامی از هم اکنون گفت و گو را آغاز کرده اند تا بتوانند از مجازات فسادی که در آن غوطه ورند جان سالم به در برند.

مخالفان دست راستی و سوسیال – دمکرات نیز در وضعیت خوبی نیستند. چرا که آنان نیز انتخابات ریاست جمهوری ۷ اکتبر و انتخابات منطقه ای ١۶ دسامبر را باختند. علت این بود که آنان بیش از حد در توهمات غلوآمیزخود دست و پا می زدند و “پایان چاوزیسم ثروتمندان” را موعظه می کردند. آنان این انتخابات را باختند چرا که مانند چاوز کاسبکارانه به رأی دهندگان قول می دادند که بهتر از او خواهند بود. اکنون همین مخالفان گمان می کنند که مرگ چاوز معجزه خواهد کرد و آنان را که به علت اشتباهات، بی کفایتی و نادانی خود این همه سال از قدرت سیاسی دور ماندند دوباره بر تخت خواهد نشاند. این مخالفان می خواهند دوباره با عطشی بزرگ قدرت را مانند “بورژوازی بولیواری” چاوزیست به دست بگیرند.

در حالی که مخالفان گردآمده در “قطب بزرگ میهنی” و در “میز وحدت دمکراتیک” دارند محاسبات فرصت طلبانه و سخیف خود را برای رسیدن دوباره به قدرت می کنند، ما هم در مقابل وضعیت سختی هستیم که این کشور در آن است: تورم، بیکاری، کار ناامن، پول بی ارزش، عدم امنیت شخصی، بحران در خدمات برق و آب، آموزش و بهداشت، کمبود مسکن، کارهای عمرانی عقب مانده یا بد انجام شده، فریبکاری در پرداختن به نیازهای بی بضاعت ترین ها و غیره.

مسائل دو گروه مخالف نامبرده که اکنون فقط برای “صندلی ریاست جمهوری” خیز دوباره برداشته اند به هیچ وجه مسائل برشمرده در بالا نیستند، آنان این تخت و پول نفت را می خواهند. پاسخی که ما می توانیم جمعی به این دو گروه بدهیم این است که دیگر گول قول هایشان را که هرگز عملی نخواهند کرد، نخوریم، چرا که آنان بدون شرکت ما در انتخابات هیچ خواهند بود. اکنون زمان آن فرارسیده است که فرای الیگارشی های سیاسی فاسد برویم و از پایین یک دمکراسی واقعی با برابری، عدالت اجتماعی و آزادی را پی ریزی کنیم. ما باید بر خشم خود علیه وضعیتی که در آن هستیم بیافزاییم و این خشم را تبدیل به مبارزات اجتماعی خودگردان، گسترده و خودمدیریت شده تبدیل کنیم. ما باید به سیاستمداران شیفته ی قدرت بگوییم که نیازی به آنان نداریم، ما در پایین بهتر از ” سفید دستان” و “کلاه قرمزها” می توانیم متحدانه امور خود را به دست بگیریم.

چهارشنبه ۶ مارس ۲٠١۳

EL LIBERTARIO جمع ناشران

pelibertario@nodo50.org

http://www.nodo50.org/ellibertario/

http://periodicoellibertario.blogspot.com/

Hawpiştî le kurdistan[bakûr]ewe bo raperrîn le teqsîm (Taksim)

Hawpiştî le kurdistan[bakûr]ewe bo raperrîn le teqsîm (Taksim)

Wellamî hawrrêyanî (Amed Gever-Dersim Hattı) be çend pirsyarêk lemerr xopîşandanekanî turkye û hellwêstigîrîy kurdan le bakûr lew barewe

Wergêrran û amadekirdnî hejên

5î cunî 2013

Wek hawpiştî letek narrezayetîye sertaserîyekan djî desellatî (AKP) ke le baxçey gezî (Gezi Park)î îstanbul teqînewe, le rojanî raburdûda le kurdistanîş [bakûr] hejmarêkî zor çalakî berpakran, lewane:

Amed (dyarbekir)

Le şarî amed (dyarbekir) rojî 3î cunî 2013 lelayen jmareyekî zor xopîşanderewe druşmîgelî ” (AKP) destibkêşewe, destikêşanewey (AKP)!” bergiwê dekewtin. Xopîşandanekan lelayen jmareyek part û rêkixrawey cemawerîyewe le şarda berpakran. Nwênerî skirtêrî (ESP) raygeyand ” ke (teqsîm) gorrawe be (meydanî tehrîr)”. Le drêjey wtardanekanda berdewam pêdagrîy leser ewe dekrayewe, ke xopîşandanekan çîtir tenya leser parastînî drextekanî baxçey gezî nîn, bellku raperrînêkî cemawerîyn djî desellatî (AKP).

Dersîm

Herweha le şarî (dersîm) rojî 3î cunî 2013 sedan kes wek hawpiştî letek raperrînî baxçey gezî, berew binkey serekî polîsî ew şare rêpêwanyankird. Xopîşanderan lelayen polîsewe be awpirjên û narincokî gazîy, pelamardran û zû pertikra.

Mardîn

Le şarî (mardîn) sendîkakan û rêkixrawe svîlîyekan (NGO)î şar, wek hawpiştî letek raperrîn le teqsîm-gezî park, xopîşandanêkyan rêkxist. Herwa le zankoy sêrt (Sêrt/Siirt) xopîşandanêkî hawpiştîkirdin rêkixra.

Czîre

Le şarî czîre (Cizîr) lawan wek hawpiştî letek raperrînî gezî, şeqamî serekî şaryan daxsit û çalakyan encamda û sengerbendîyankird. Bew core letek hêzekanî polîsda tûşî beyekdadan bûn û serencam utomebêlêkî polîs (mudere’e) sûtênra.

Hellsengandinî seretayî şalyarîy nêwxo

Le yekemîn rageyandinda şalyarî nêwxoy turkye danî beweda na, ke  le xopîşandanekanda 1730 kes destigîrkrawn. Begşitî le 67 şarda 235 çalakî encamdrawn û nzîkey 20 milyon  lîre (nzîkey 8 milyon yoro) zyankewtuwe û dû kujraw hen.

Kujrawekan

Bepêy zanyarîyekanî ta êstake, le xopîşandanekanî sertaserî wllatda, dû kes kujrawn. Yekem kujraw le gerrekî ‘umranye (Ümraniye)î îstanbul buwe. Lewê katêk ke xopîşanderan rêgey xêra (Motorway) yan daxistbû, otomebêlêkî gumanlêkraw bexêrayî têdeperrêt û mehmet ayvalhtaş (Mehmet Ayvalıtaş) bejêrewe dekat û debête hoy mirdnî destbecêy.

Kujrawî duwem, le şarî hatay (Hatay) buwe. Lewê ebdulllla coymert (Abdullah Cömert)î 22 salle bepêy gewahî bîneran be gulley polîs kujrawe. Deruberî sat 23.55 xulekî şew, polîs le otomebêlêkî (mudere’e)ewe, teqe le xopîşanderan dekat. Ebdulllla coymert serî be sextî brîndar debêt û paşan le xestexane gyanî ledestdedat.  Qsekerî mîrî le yekemîn rageyanda ewe retdekatewe, ke ebdulllla coymert be gulley polîs kujrabêt û raydegeyênêt, ke rûdaweke lêkollînewey leser dekrêt.