All posts by Anarchistan ئەنارکیستان
خۆیندنه‌وه‌یه‌کی دیكە بۆ مارکس و کۆمونه و ده‌وڵه‌تی سۆڤێتی
خۆیندنه‌وه‌یه‌کی دیكە بۆ مارکس و کۆمونه و ده‌وڵه‌تی سۆڤێتی
سه‌لام عارف
بەڕێز (ئه‌نوه‌ر نه‌جمه‌دین) له سایتی (کوردستانپۆست ئینفۆ www.kurdistanpostinfo.com/ViewItems.aspx?id=1838 )دا لەژێر تایتڵی ” مارکس لە نێوان کۆمۆنەو دەوڵەتی سۆڤێتیدا” بابه‌تێکی به سێ به‌ش بڵاوکردۆته‌وه، منێش به مه‌به‌ستی بەشداریكردن لە لێدوانێكی دۆستانە لەسەر بابەتەكە، هه‌وڵده‌ده‌م به‌پێی توانا به بیروبۆچوونی خۆم خوێندنه‌وه‌یه‌کی دیكەی بۆ بکه‌م، هیوادارم بۆ خوێنه‌رانی بەڕێز به‌سوودبێت.
نووسەر، سه‌ره‌تا له بابه‌ته‌که‌یدا ستەمێکی زۆری له (کارل مارکس) کردووه و نووسیویه‌تی ” لەلای مارکس، مێژوو هیچ نیە مێژووی گەشەی پیشەسازی نەبێت“، ئه‌و بۆچوونە له ڕاستییه‌وه دووره، ته‌نانه‌ت سۆسیالیستێکی شیره‌خۆره‌ش ئه‌وه ده‌زانێت، که (کارل مارکس) مێژووی به مێژووی ململانێی چینایه‌تی زانیوه، به مێژووی داماڵینی خاوه‌ندارێتی زانیوه،جگه له‌وه (مارکس) وه‌ك زانستێك ڕوانیویه‌ته مێژوو، هه‌ر له‌و تێڕوانینه‌شه‌وه بووه وتوویه‌تی “مێژوو تاکه زانستێكه، که ئێمه ده‌یناسین و بڕوای پێده‌که‌یین” هه‌موومان ده‌زانیین، که (مارکس) زۆر باسی پێشکه‌وتنی پیشه‌سازی كردووە، ئه‌وه‌ش له لۆجیکی پرۆگرامی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئابووری کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری به‌ده‌ر نه‌بووه. کێ ئه‌وه نازانێت، که به‌بێ باسکردنی پێشکه‌وتنی پیشه‌سازی ئەستەمه توێژینەوەی ئابوریی و پێشکه‌وتنی ئابووری کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری بکرێت؟ ئه‌وه له‌یادناکه‌م، که توێژینەوەی (مارکس) بۆ ئابووری کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری، له‌ژێر کاریگه‌ری ئاستی زانستی سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆیدا بووه، به تایبه‌تی ئاستی زانستی میکانیکی کلاسیکیدا.
(کارل مارکس) هێندێک جار له گۆشه‌یه‌کی ڕامیارییه‌وه سەرنجی مێژووی داوە، هه‌ندێک جاریش له گۆشه ئابووری کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌وه، زه‌ق دیاره ، که گۆشه ڕامیارییه‌که بۆ به ڕامیارییکردنی(حزبی)کردنی بزوتنه‌وه‌ی کرێکاران بووه، هه‌روه‌ها بۆ ده‌ستخستنی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی، باشتر بڵێم بۆ شۆڕشی ڕامیاریی له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه و سه‌قامگیرکردنی ده‌وڵه‌ت، ده‌وڵه‌تێکی كڕیاری هێزی كار.
نووسەر نوسیوییه‌تی” لە سەردەمی لە دایکبوونی مارکسیزمی ڕووسیدا، هێشتا کتێبەکانی مارکس لە چاپ نەدرا بوون. کتێبی (ئایدیۆلۆژیای ئەڵمانی)، (گرۆندریسە)، (سەرمایە، کتێبی سێهەم) کە گرنگترین و دواین بەشی لێکۆڵینەوەکانی مارکس، بە چڕی و خەستی، کۆدەکاتەوە، وە زۆری تریش لە دانراوەکانی مارکس، هەتا سەدەی بیستیش چاپ و پەخش نەکراون و کەسیش لە مارکسیستەکان ئەو دانراوانەیان نەبینیوە کە تێزەکانی مارکسن و سەربەخۆن لە نووسینەکانی ئینگڵس، وە کەسیش نازانێت نووسینەکانی مارکس چ دەستکاریەک کراون. تاکە سەرچاوەیەکیش کە مارکسیستەکانی ڕووس پەنایان بۆ بردبێت، کتێبی (ئەنتی دۆهرنگ) و (دیالەکتیکی سروشتە) کە هەردووکیان سەربەخۆ لە مارکس، لە ئینگڵسەوە نووسراون و لە ناکۆکیەکی گەورەیشدان لەگەڵ تێزەکانی مارکس“
گه‌ر له نزیکه‌وه بڕوانینه ئه‌و بۆچوونەی نووسەر، ئەوا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، که ئه‌و سه‌ر به‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌یه، که بڕوای وایه، “فه‌لسه‌فه‌کانی پێشوو ته‌فسیری دونیان كردووە، ئه‌وه‌ی ئێمه ته‌نها ته‌فسیری ناکات، شۆڕشگێڕانه ده‌شیگۆڕێت” . به بۆچوونی من ئه‌و جۆره بیر و بۆچوونە به زمانی فه‌لسه‌فه‌ی ڕامیاریی پێیده‌وترێت (ئایدیالیزمی میکانیکی) جا لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه “ماته‌ریالیزمی دیالێکتیك” و (ئایدیالیزمی میکانیکی) کوجا مه‌رحه‌با ؟
ده‌رباره‌ی دره‌نگ گه‌یشتنی مارکسیزم بۆ ڕوسیا، من هه‌ر ئه‌وه‌م له‌سه‌ره بڵێم مارکسیزم زۆر دره‌نگ نه‌گه‌یشتۆته ڕوسیا، ئه‌وه‌تا (ڤۆلین) لە لاپه‌ڕه (42)ی بەرگی یه‌که‌می پەرتووكی (شۆڕشی نه‌ناسراو * révoultion inconnu)دا گه‌یشتنی مارکسیزم بۆ ڕوسیا بۆ ساڵی 1881ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و نوسیوییه‌تی ” مارکسیزم و پارتی سۆسیال دیموکرات بوونه ڕوخساری بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشخوازی-پێشکه‌وتنی پیشه‌سازی- له‌ته‌ك پێشکه‌وتنی کو‌لتوور و- نه‌شونمای پیشه‌سازی- ڕه‌هایی وکۆنخوازی ئه‌و پێشکه‌وتنه ده‌سه‌لمێنێت، دوای مایه‌پوچی ئه‌و توندوتیژییه، که حزبی Narodnia Vola دژی تزاریزم به‌کاریده‌هێنا،چه‌ند ئۆرگانێك ڕۆڵێکی بنه‌ڕه‌تیان له گۆرینی بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشخوازی ڕوسیدا بینی ، له هه‌موویان گرنگتر سه‌رهه‌ڵدانی مارکسیزم بوو.”
ئه‌و قسانه‌ی (ڤۆلین) ئه‌وه ده‌رده‌خەن، که مارکسیزم زۆر دره‌نگ خۆی به ڕوسیادا نه‌كردووە ، ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ش هێگجار زۆربووه بۆ تێگه‌یشتن و هه‌رسکردنی کۆڵه‌که سه‌ره‌کییه‌کانی مارکسیزم، واته تێگه‌یشتن له (به ڕامیارییکردنی بزوتنه‌وه‌ی خۆبه‌خۆیی کرێکاران و جڵه‌وکردنی) و (ده‌ستخستنی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی و پراکتیزه‌کردنی دیکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا). مارکسیزم له هه‌ڕه‌تی لاوی‌دا له دەرگەی ڕوسیای داوه و خۆی به ماڵدا كردووە و سۆسیال دیموکراته‌کانی ڕوسیا پێشوازیان لێكردووە، گریمان ئه‌وه‌ی (ڤۆلین) وتوویه‌تی فڕی به‌سه‌ر ڕاستییه‌وه نییه و مارکسیزم دره‌نگانێك خۆی به ڕوسیادا كردووە،به‌ڵام سۆسیال دیموکراته‌کانی ڕوسیا که‌مته‌خه‌میان نه‌كردووە و هه‌ر زوو به زوو خۆیان گه‌یاندۆته لای مارکسیزم، ده‌بووایه نووسەر له باسکاری ئه‌و دره‌نگ و زوو گه‌یشتنه، ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ی له‌به‌رچاوبگرتنایه، که ڕاسته‌وخۆیان ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به‌و پرسەوه هه‌یه:
١- هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانیین، که سۆسیال دیموکراته‌کانی ڕوسیا گه‌مژه نه‌بوون و له کونی دیوار نه‌هاتبوه‌ده‌ر، ئه‌وان زۆریان به‌تایبه‌تی سه‌روه‌ره‌کانیان، له حزبی (Narodnia Vola) و ته‌وژمی (نه‌بووه‌کی-العدمیة- نەهیلیزم)ەوه هاتبوون، ئه‌و حیزب و ته‌وژمه یه‌که‌میان پارتێکی ده‌سه‌ڵاتخوازی بووه، بڕوایان به هیچ گۆڕانێك نه‌بووه، گه‌ر له توندوتیژی و سه‌ره‌وه بۆخواره‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتبێت، دووه‌میشیان بڕوای وابووه، بۆ بڕینه‌وه‌ی ئازار و چه‌وسانه‌وه له ڕه‌گه‌وه، ده‌بێت هه‌رچییه‌ك هه‌یه لەتەك زه‌ویدا ته‌ختبکرێت، دواتر به‌پێی حه‌ز و ویست و ئاره‌زوه‌کان پێکهاته‌یه‌کی دیكەی پاك دروستبکرێت.
2- سۆسیال دیموکراته‌کانی ڕوسیا به سه‌لیقه‌تریین شاگردی گه‌وره‌تریین پارتی مارکسیست بوون، واته پارتی سۆسیال دیموکراتی ئه‌ڵمانیا، ئه‌وان له ده‌رچووانی خوێندگه‌که‌ی (کاوتسکی) بوون، ئه‌و ده‌مه ئه‌و (کاوتسکی)ە ده‌وڵه‌تخوازه مه‌زنتریین باسکار و ئاسانکاری هزره‌کانی (مارکس) و (ئینگلس) بووه، له‌و شاگرده به‌سه‌لیقانه دووانیان له هه‌موویان به‌تواناتر بوون به‌تایبه‌تی له پرسی پارتچێتی و ده‌وڵه‌تچێتیدا، مه‌به‌ستم لە (لینین) و (ترۆتسکی)یە.
3- من له‌و بڕوایه‌دام نووسەر ئه‌وه ده‌زانێت، که فه‌لسه‌فه و بیروباوه‌ڕ موڵکێکی تایبه‌تی ئه‌م تاک و ئه‌و تاك نین و له‌دایکبووی ئه‌م جێگه و ئه‌و جێگه نین، له هه‌ر کوێیه‌ك هه‌لوومه‌رجه بابه‌تی و خۆییه هاوتوخمه‌کان هه‌بن، هه‌مان فه‌لسه‌فه و بیروباوه‌ڕ بوونی دەبێت، واته مارکسێك، مارکسیزمێك هه‌یه، ڕوسیاش خه‌زێنه‌ی فه‌لسه‌فه و بیروباوه‌ڕی ڕامیاریی باڵاده‌ستی لێوان لێو بووه، تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یان پێگۆشه‌ده‌کرا، واته زۆر له تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ڕوسیا که‌ره‌سه‌ی ئاماده‌کراوبوون بۆ مه‌یدانی ته‌راتێنی ده‌سه‌ڵاتخوازی و گۆڕانکاری له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه، باشتر بڵێم گۆڕینی کۆمه‌ڵگه به زه‌بری هێزی هزر و تێپه‌رکردنی به فیلته‌ری ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدا.
نووسەر ده‌رباره‌ی ده‌ستکاریکردنی دانراوه‌کانی مارکس، واته مارکسیزم، نوسیوییه‌تی ” کەسیش نازانێت نووسینەکانی مارکس چ دەستکاریەک کراون. تاکە سەرچاوەیەکیش کە مارکسیستەکانی ڕووس پەنایان بۆ بردبێت، کتێبی (ئەنتی دۆهرنگ) و (دیالەکتیکی سروشتە) کە هەردووکیان سەربەخۆ لە مارکس، لە ئینگڵسەوە نووسراون و لە ناکۆکیەکی گەورەیشدان لەگەڵ تێزەکانی مارکس …..… ئەو سەرچاوەیەی لە ساڵەکانی دوایی تەمەنی ئینگڵسدا، دەکەوێتە بەر ڕەخنەی ئینگڵس خۆی (بڕوانە پێشەکی کتێبی: ئەنتی دۆهرنگ). سەرچاوەی بیر‌و بۆچوونەکانی ئینگڵسیش ئایدیۆلۆژیای ئەڵمانیە. دایکی هەموو تەوژمە مارکسیستەکانی قوتابخانەی ڕووسیی مارکسیزمیش، بلیخانۆفە نەک مارکس “
به بۆچوونی من، ھیچ که‌س له بۆ‌لشەڤیکه‌کان، هێنده چاوقایم نه‌بووه، تا بوێریی ئه‌وه بکات ده‌ستکاری نوسراوه‌کانی مارکس بکات، ئه‌و ده‌مه زیاتر له هه‌موو کاتێکی دیكە زیاتر بڤه‌تر بووه، چونکه لای بۆلشه‌ڤیکه‌کان نووسراوه‌کانی ماركس لە ڕاستییه مێژوییه نه‌گۆڕاوه‌کان بوون، ئه‌وه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌کی دیكەشه‌وه سۆسیال دیموکراته‌کانی ڕوسیا، وه‌ك سۆسیال دیموکراته‌کانی وڵاته‌کانی دی، حازرخۆری به‌رسێبه‌ر بوون، بۆ ده‌ستکاریکردنی هزرێك، که له‌ته‌ك خواست و هیوا و مه‌به‌ستیاندا گونجاوبێت و به کوڵاوی و به پاکراوی هاتبێته به‌ر ده‌ستیان، هیچ پاساو و ھاندەرێکیان نه‌بووە، بێجگه له‌وه‌ش ده‌ستکاریکردن پێویستییه‌ك نه‌بووه، كە خۆی سەپاندبێت،مارکسیزمیش یا ئه‌وه‌تا وه‌ك خۆی وه‌ریده‌گریت و په‌سه‌ندیده‌که‌یت، یان ئه‌وه‌تا دووهێڵی ڕاست و چه‌پی به‌سه‌ردا ده‌هێنیت، ئه‌وه‌ی به‌لای بۆلشەڤیكه‌کانه‌وه گرنگ بوو، داهێنانی نوێ بوو به پشتبه‌ستن به مارکسیزم. مه‌گه‌ر بۆلشەڤیكه‌کان،به‌تایبه‌ت (لینین) ئه‌وانه‌یان نه‌کرده بنه‌مای داهێنانه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانیان
1-فه‌لسه‌فه‌که‌ی ئێمه شۆڕشگێڕانه دونیا ده‌گۆڕێت …
2- ئه‌و دوو خاڵه، که کۆمونیسته‌کان له بزوتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی کرێکاران جیاده‌کاته‌وه [بڕوانه مانیفێستی کۆمونیست] واته بوونی کۆمونیستی پلە یه‌ك، پلە دوو…… تد
(لینین) ئه‌و بیروباوه‌ڕانه و هێندێکی دیكەشی کرده بنه‌مای داهێنانی ” ده‌ستبژێری هۆشمه‌ندی شۆڕشگێڕی پێشڕه‌و، ڕێکخراوێکی شۆڕشگێڕمان بده‌نێ ڕوسیا هه‌ڵده‌گێڕینه‌وه، بزوتنه‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێڕ نییه، به‌بێ تیۆرێکی شۆڕشگێڕ”
له بواری دروستکردنی ده‌وڵه‌تی كڕیاری ھێزی كار، بۆچوونی (مارکس)ی کرده به‌ردی بناغه‌ی ده‌وڵه‌ته بۆلشەڤیكییه‌که، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه، که (مارکس) وتوویه‌تی ” بین المجتمع الرأسمالي و المجتمع الشیوعي تقع مرحلة تحول المجتمع الرأسمالي تحولا ثوریا الی المجتمع الشیوعي و تناسبها مرحلة انتقال سیاسي لایمکن ان تکون دولة فیها سوی الدکتاتوریة الثوریة للبرولیتاریا” (بڕوانه مارکس انجلس مختارات ل235) به کوردی “قۆناخێکی گۆڕانی شۆڕشگێرخوازی ده‌که‌وێته نێوان کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری و کۆمه‌ڵگه‌ی کۆمونیستییه‌وه، ئه‌و قۆناخی گواستنه‌وه‌یه، لەتەك قۆناخی ڕامیارییدا گونجاوە، ناتوانرێت ده‌وڵه‌تی ئه‌و کات دیکتاتۆریه‌تی شۆڕشگێڕی پرۆلیتاریا نه‌بێت (بڕوانه مارکس انجلس مختارات ل235)
بۆلشەڤیكه‌کان زۆر له‌وه وریاتر بوون، که زیاد له پێویست گرنگی بده‌ن به فه‌لسه‌فه ڕه‌قوته‌قه‌که، چونکه باشده‌یانزانی ، که هیچی بۆ دروستکردنی پارت و ده‌وڵه‌ت لێ سه‌وزنابێت، ته‌نها نووسینێكیش له‌سه‌ر پرسی فه‌لسه‌فه وشکوبرنگه‌که په‌رتوکه‌که‌ی (لینین) بووه، واته ( المادیة و المذهب النقدي التجریبي)، ئه‌وه‌ش (لینین) چاری ناچاربووه، له‌ژێر فشاری پرسیاره فه‌لسه‌فییه‌کانی ئه‌ندامانی پارته‌که‌یدا نوسیوییه‌تی. چییەتی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی پارتی بۆلشهڤی ده‌قاوده‌ق کۆپی ده‌وڵه‌ته كڕیارەكەی هێزی کاری لای (کارل مارکس) بووه.
هه‌ندێك له سۆسیالیسته‌کان ده‌ڵێن پێویستیبوونی ده‌وڵه‌تی دیکتاتۆری شۆڕشگێڕی پرۆلیتاریای نێوان کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری و کۆمه‌ڵگه‌ی کۆمۆنیستی هزری (مارکس) نه‌بووه، بۆی هه‌ڵبه‌ستراوه، گریمان ئه‌و بۆچوونەی ئه‌وان ڕاسته، به‌ڵام ئه‌وان بۆچی ده‌قێکی (مارکس)مان نیشانناده‌ن، که دژی ئه‌وه نوسرابێت، له‌وه‌ش ناماقوڵیتر نییه، گه‌ر بووترێت، بۆنه‌یه‌ك نه‌بووه، یان (مارکس) ئاوەزی به‌وه نه‌شکاوه، كە دژی ئه‌و ده‌وڵه‌ته بنوسێت (تکایه ڕه‌خنه له پرۆگرامی گۆتا) به‌سه‌ربکه‌ره‌وه.
به بۆچوونی من، ئەگەر ده‌وڵه‌تخوازان و پارتخوازان له مرۆڤایه‌تی بهێنینه‌ده‌ره‌وه، بە ڕۆشنی بۆمان دەردەكەوێت كە له‌وه‌تەی مرۆڤ هه‌یه، مرۆڤایه‌تی به دوای ڕێکخستنێکدا ده‌گه‌ڕێت، که له‌وه‌ی ڕابودوو و له‌وه‌ی ئێستاشی نه‌چێت، به‌ڵکو بۆ داهاتوو بشێت،تا ڕزگاری ببێ، ئه‌و ڕێکخستنه‌ش نه پارتییه، نه ده‌وڵه‌تییه،هه‌ر ڕێکخستنێك به‌و دوو فیلته‌ره‌دا تێبپه‌ڕێت، هه‌ر ڕێکخستنه سه‌رمایه‌دارییه دیکتاتۆرییه‌که‌یه‌ته خۆیه‌تی و هیچی دی، هزری ده‌وڵه‌تخوازیی،نه‌ك هه‌ر لە سه‌رده‌می هه‌ڵکشانی شۆڕشخوازیدا دژه شۆڕشه، بەڵكو هه‌ر له سه‌ره‌تاشەوه دژه شۆڕش و کۆنخوازه.
له‌و بواره‌دا، واته بواری (ده‌وڵه‌تی دیکتاتۆریه‌تی شۆڕشگێڕی پرۆلیتاریا) پرسیارێکی سه‌نگین و گرنگ خۆی ده‌سه‌پێنێت، گه‌ر سه‌رده‌می شۆڕشی ڕوسی (مارکس) له ڕوسیا بووایه و له پله‌وپایه‌که‌ی (لینین)دا بووایه، چی به کرێکاران ده‌وت، پێیده‌وتن ئێوه شۆڕشی خۆتان كردووە، ئه‌وه‌نده ماوه ده‌ستی پێوه‌بگرن، خۆتان به خۆتان بۆ خۆتان بهڕێوهیبهرن، ئیتر ئێمه کارێکمان نه‌ماوه ده‌گه‌ڕێینه‌وه ناو خاووخێزانی خۆمان، هه‌رکات پێویستان به ڕاوێژێك، ئامۆژگارییه‌ك یان ده‌فته‌رکارییه‌ك بوو، ئەوا ئێمه له خزمه‌تداین، ئایا ئاوایان ده‌کرد و ده‌یوت، یان ئه‌وانیش یه‌کێتی سۆڤیه‌ته‌کانیانی ده‌کرد به یه‌کێتی لیژنه پارتیه‌کان؟ واته پارت ده‌خرایه جێگه‌ی چین؟ دیکتاتۆریه‌تیان ده‌خسته جێگه‌ی دیموکراتی ڕاسته‌وخۆی ئازاد؟ له‌و بڕوایه‌دام به لۆجیکی ده‌وڵه‌تخوازیی هه‌ر وه‌ك (لینین)یان ده‌کرد. وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه سه‌نگی مه‌حه‌که، که‌واته(گوڵه‌که وا لێره‌دا، با لێره‌دا سه‌مابکه‌ین).
من ڕێگه به‌خۆم ناده‌م ئامۆژگاری نووسەر بکه‌م، به‌ڵام ده‌بووایه نووسەر نه‌بووایه‌ته مامه‌خه‌مه‌ی ده‌ستکاریکردنی مارکسیزم، ده‌بووایه وه‌ك سۆسیالیستێك ببووایه‌ته مامه‌خه‌مه‌ی شێواندنی سۆسیالیزمی شۆڕشگێڕی ڕه‌سه‌ن و دژی ئه‌وه بووایه، که ئه‌و ڕه‌سه‌نییه ناڕه‌سه‌نکرا، سۆسیالیزم کرا به زانستی ڕامیاریی، واته کرا به فه‌لسه‌فه، هزری سۆسیالیست، هزرێکی شۆڕشخوازی ئازادیخوازە، نه‌ك زانست و فه‌لسه‌فه، زانست و فه‌لسه‌فه، بۆ گۆڕینی ڕیشه‌یی کۆمه‌ڵگه هیچیان له‌بارا نییه.
چاره‌نووسی ڕه‌شی شۆڕشی ڕوسیا خه‌تای ده‌ستکاریکردنی مارکسیزم نه‌بوو، له بنه‌ڕه‌تدا له به‌پارتکردن و به‌ده‌وڵه‌تیکردنی سۆڤیه‌ته‌کانه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتبوو، بێگومان به زه‌بری دیکتاتۆریه‌تی ده‌وڵه‌ت. به بۆچوونی من، مارکسیزم ده‌ستکاری نه‌کراوه،خۆی چۆن بووه ئاواهی پراکتیزه‌کراوه، ده‌با ئیدی به‌س بکرێت به خه‌تای ئەم و ئەو.
ده‌رباره‌ی به‌زمی (ئه‌نتی دوهرنگ) و (دیالیکتیکی سروشت) من بۆ خۆم، هێنده‌ی لێنازانم، وه‌نه‌بێت ئه‌وانه و زۆری دیشم نه‌خوێندبنه‌وه، به‌ڵام من بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌مخیۆندونه‌ته‌وه، تا بۆم ده‌رکه‌وێت (هێلکه له مریشکه، یان مریشك له هێلکه‌یه)، لەلاشم گرنگ نه‌بووه کێ ده‌ستکاریكردووە و چۆن چۆنی ئه‌و ده‌ستکارییه‌ی كردووە؟ باوه‌ڕناکه‌م ئینگلس مه‌به‌ستی ده‌ستکاریکردنی مارکسیزم بووبێت، هه‌روه‌ها باوه‌ڕناکه‌م ئینگلس دێڕێك یان په‌ره‌گرافێکی بڵاوکردبێته‌وه به‌بێ ئاگاداری (مارکس)، ھەروا بڕواشناكەم دوای مردنیشی له‌و بواره‌دا کارێکی نابه‌جێی کردبێت، چونکه ئینگلس له (مارکس) خۆی مارکسیستتر بووه، پێیانوایە ئینگلس مارکسیزمی کردووەته ھزرێكی ڕیفۆرمخواز، چونکه له پێشه‌کییه‌کدا، که بۆ کتێبێکی مارکسی نووسیوه، باس له هه‌ڵبژاردن ده‌کات و بۆ ده‌ستخستنی ده‌سه‌ڵات، به ئامرازێکی باشی زانیوه. من گومانم هه‌یه له بنجوبناوانی ئه‌و باسه، کێ ده‌ڵێت ئینگلس ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ی له مارکس خۆیه‌وه وه‌رنه‌گرتووه، چونکه مارکس ساڵانی 1848تا 1871لایه‌نگری بزوتنه‌وه‌یه‌کی چه‌کداری کرێکاران نه‌بووه،جا به دووری نازانم مارکس خۆی نه‌که‌وتبێته سه‌رکه‌ڵکه‌ڵه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه و به ئه‌لته‌رنه‌تیڤێکی زانیبێت.
ئه‌وه‌ش که پلیخانۆف دایکی ته‌وژمه مارکسیسته‌کانی ڕوسیا بووه، نه‌ك مارکس، ئه‌وی ڕاستبێت من زۆر ئه‌و پیاوه ناناسم، هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌زانم به دیوه‌که‌ی دیكەیدا وه‌ك (لینین) بووه، به‌ڵام ئه‌و ڕامیارییه‌کی نابووت بووه، وێنه‌ی (لینین) بزێ و به‌توانا نه‌بووه، به‌پێی زانیارییەكانی من، ئه‌و نوسینی زۆر که‌م بووه، من زۆر به‌دوای نووسینی ئه‌ودا گه‌ڕاوم، بەڵام هیچم ده‌ستنه‌که‌وتووه، ته‌نها یه‌ك نامیلکه‌ی ئه‌وم به زمانی عه‌ره‌بی به‌ناوی (ڕۆڵی تاك له مێژوودا) بینیوه و هیچی دی، ئیدی چۆن و به‌چی بووەته دایکی ته‌وژمه مارکسیسته‌کان؟ نازانم !! عه‌ره‌بزمان واته‌نی(علمي علمك).
سه‌یره نووسەر باسی ته‌وژمه مارکسیسته‌کان ده‌کات، مارکسیزم فره ته‌وژم نه‌بووه و نییه، مارکسیزم فه‌لسه‌فه‌یه‌کی هاوڕه‌گه‌زی تێکسمڕاوه، مارکسیسته‌کانی ئه‌م به‌ر و مارکسیسته‌کانی ئه‌و به‌ر، هیچ جیاوازیه‌کیان نییه، وه‌ك ته‌یری گول عاشق بهداری زه‌قنه‌بووتن، واته عاشق به (حیزب) و (ده‌وڵه‌ت)ن.
نووسەر له‌باره‌ی کۆمۆنه‌وه نوسیوویه‌تی “بە پێچەوانەی دەسەڵاتە ئاسمانیەکەی دەوڵەتی سۆڤێتیەوە، کۆمۆنە ڕایگەیاند بەبێ داگرتنی سیاسیەکان بۆ سەر زەوی و داماڵینیان لە هەموو دەسەڵاتێک، کۆمەڵگا ناتوانێت هیچ دەستکاریەکی ئەو پەیوەندیە ئابووریانە بکات، مرۆڤ لە سایەیدا، سەلبی هەموو ئازادیەکانی دەکرێت.”
به بۆچوونی من ئه‌و باسه‌ش،هه‌ر وه‌ك باسه‌کانی پێشوو وایه، شۆڕشی ڕامیاریی ئابووری ده‌گۆڕێت، سه‌رخان ژێرخان ده‌گۆڕێت، واته شۆڕش سه‌ربه‌ره و خواره، نازانم ئه‌و ڕاگه‌یانده‌یه ده‌ستنووسی کێیه؟ ئه‌وه‌ی منی سه‌رسامكردووە؛
1- بۆچی ده‌سه‌ڵاتی سۆڤیه‌تی ئاسمانییه؟
2-ئه‌مه یه‌که‌م جاره ببینم و ببیستم پێش (لینین)، که‌سانێك، یان که‌سێك ئاوا بکات، مه‌دحی یاری خۆی، واته (شۆڕشی ڕامیاریی) نازانم بۆ نووسەر وه‌ها سه‌رسام و پێی دڵخۆشە؟
سۆسیالیسته‌کان تا ئه‌م ڕۆژ له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن، که شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی بریتییه له گۆڕانێکی ڕیشه‌یی شێوازێکی به‌رهه‌مهێنان و دابەشكردن به شێوازی به‌رهه‌مهێنان و دابەشكردنێكی نوێ، هه‌ندێك له‌و سۆسیالیستانه سه‌ر به فێرگەی سۆسیالیزمی ده‌وڵه‌تین، واته سۆسیالیزم به شۆڕشی ڕامیاریی سه‌ربه‌ره‌وخوار، ئه‌وانی دیكە سۆسیالیزمی ئازادیخوازی دژه ده‌وڵه‌ت (ئه‌نارکی)ن، واته شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیی له خواره‌وه، به بیر و بۆچوونی سۆسیالیستانی ئازادیخواز، شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی له ژێر ژێرخانی کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تییدا توندوتۆڵ ڕه‌گه ئابوورییه‌کانی خۆی داده‌کوتێت، هێدی هێدی گەشەدەكات ده‌کات و ژێرخانی کۆمه‌ڵگه هه‌ڵده‌ته‌کێنێت و خۆی دەسەپێنێت، ئه‌و جۆره شۆڕشه‌ش، کاتێکی هێکجار زۆر زۆری پێده‌چێت، ئه‌و درێژه‌کێشانه، هه‌ناسه کورتیی یارانی (کن فیکون) و گۆچانی جادوویی بۆیان هه‌رسناکرێت و پەسەندیناکه‌ن؟ له‌به‌ر دوو هۆی سه‌ره‌کی؛
1- ئه‌و جۆره شۆڕشه هه‌ڵگر و خوازیاری ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی نییه.
2- ئه‌وان شۆڕشی ڕامیاریی به تێپه‌ڕبوون ده‌وڵه‌تبووندا، به کورترین ڕێگه بۆ دروستکردنی کۆمه‌ڵگه‌ی سۆسیالیستی ده‌زانن!!
له ئێستادا نامه‌وێت ده‌رباره‌ی ئه‌و کۆمۆنه‌یه هیچ بڵێم، چونکه چه‌ند بابه‌تێکم به فه‌ره‌نسی له‌به‌رده‌ستدان، كە دەمەوێت وەریانبگێڕمە سەر زمانی کوردی و به چه‌ند به‌شێك بڵاویان بکه‌مه‌وه، به‌و هیوایه‌ی که هه‌ناوی ئه‌و خه‌وخه‌یاڵ و ئاوه‌ژووکردنه‌وه‌ی ڕاستییه مێژووییه‌کان ده‌ربکه‌وێت، که کراون به خه‌رمانه‌ی ده‌وری کۆمۆنه، ته‌نها به‌ڵگه‌نامه مێژوییه‌کان و ڕه‌واندنه‌وه‌ی خه‌وخه‌یاڵه‌کان ده‌توانن ده‌ریبخه‌ن، که ئه‌و کۆمۆنه‌یه و ئه‌وانی دوای خۆی چ جۆره شۆڕشێك بوون.
پەراوێز:
* سەرچاوەی دەقە ئینگلیزییەكەی “شۆڕشێكی نەناسراو”
http://theanarchistlibrary.org/library/Voline__The_Unknown_Revolution__1917-1921._Book_One._Birth__Growth_and_Triumph_of_the_Revolution.html
بۆخوێنەوەی بابەتەكەی نووسەر
http://kurdistanpostinfo.com/Readblogbywriters.aspx?id=%D8%A6%DB%95%D9%86%D9%88%DB%95%D8%B1%20%D9%86%DB%95%D8%AC%D9%85%DB%95%D8%AF%DB%8C%D9%86
دووبەرەكی كۆمەڵایەتیی و ناوچەگەریی تەنیا مشەخۆریی و ملھوڕی دەسەڵاتداران مسۆگەردەكات !
دووبەرەكی كۆمەڵایەتیی و ناوچەگەریی تەنیا مشەخۆریی و ملھوڕی دەسەڵاتداران مسۆگەردەكات !
گەنجانی سەربەخۆی سەیسادەق و ھەڵەبجە،
بەخۆتان دەزانن ھەر كەس دەتوانێت لە پشت كۆمپیوتەرەكەیەوە دابنیشیت و بەناوی سەیسادەقییەوە ھەڵەبجەییەكان جنێوبارانبكات و ھەروا بەناوی ھەڵەبجەییەوە سەیسادەقییەكان جنێوبارانبكات، لەبەرئەوە زیاتر گومانتان بۆ دەرەوەی سەیسادەق و ھەڵەبجە، بۆ دەستە چەپەلە ڕامیارییەكان، بۆ پیلانگێڕەكانی نێو بارگە و سەركردایەتییەكان بچێت، ئەگەر ھەڵەبجەیی و سەیسادەقییەكی بێدەسەلاتیش لەو جنێودان و دووبەرەكییەدا بەشدارییكرد، ئەوا ھەم لە ناھوشیارییەوەیە و ھەم گومانی كرێگرتەبوونی بۆ پارت و باندێكی مافیایی مشەخۆری لێبكەن و وەك دووبەرەكی دروستكەرێك ڕەفتاری لەتەكدا بكەن، نەك وەك ھەڵەبجەییە یا سەیسادەقیەك !
ھەموو ئازادیخوازێك و مرۆڤێكی ھوشیار ئەوە دەزانێت، كە لەم دووبەرەكییەكدا تەنیا ئەوانە قازانج و بەرژەوەندییان دابینكراو دەبێت، كە لە جیابوونەوەی بودجەی سەیسادەق و ھەڵەبجە لە خەزێنەی پارتەكانیان، پشكی مشەخۆرییان كەمدەكات ! ئەوانەش كەسانی دیاریكراون، دەسەڵاتدارانی ئێستا و كاندیدەكانی كابینەی تازە، لیستی پارتەكان و دەستەبژێرە ڕامیار و ڕۆشنبیرە لاورگەكانی دەسەڵاتن، ئەوانەی كە بە درێژایی خەباتی چەكداری ١٩٦١ تا ١٩٩١ ئێمەیان لەپێناو بەدەسەڵاتگەییشتنی خۆیان بەكوشتدا و خۆیان بوونە جێگرەوەی مشەخۆرانی سەردەمی بەعس ! ئێمەیان بە كوشتدا و بەخۆیان ئاشتبوونەوە، ئێمەیان كردە سووتەمەنی جەنگە لابەلاییەكان و كەچی شوناسی شۆرشگێڕییان بە بەكرێگیراوانی بەعس و ئاغا‌كان بەخشی و گیانبەختكردووان و خەباتكارانی ڕێی ڕزگاریش فەرامۆشكران !
لەبەرئەوە زۆر پێویستە وەڵامی ھەر جنێودەرێك، لەلایەن ئازادیخوازان و ڕۆشنبیرە ھەڵەبجەیی و سەیسادەقییەكانەوە بەم جۆرە ڕستانە بدرێتەوە “دانیشتوانی ھەڵەبجە و سەیسادەق ھیچ بەرژەوەندییەكی كۆمەڵایەتی و ئابووریی جیاوازییان نییە، تاوەكو دژی یەكدی بوەستنەوە، ئەوەی ھەیانە ناكۆكبوونی بەرژەوەندی ھەر دوو شارەكەیە بە بەرژەوەندی دەسەڵاتداران و دەسەڵاتخوازان!”
سەركەوتوو بێت خەباتی خۆڕێكخستووی جەماوەریی و كۆمەڵایەتی لە گروپە خۆجێییە سەربەخۆكان و لە رێكخراوە جەماوەرییە سەربەخۆ ناقوچكەییەكاندا
بەرەو جێخستنی فیدرالیزمی ناقوچكەیی و دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ، كە مسۆگەركەری سەربەخۆیی ھەموو گوند و شار و ناوچە و ھەرێمێكن !
ڕسوایی بۆ ھەر ھێز و تاكێك كە دووبەرەكی كۆمەڵایەتیی دروستدەكات
بڕوخێ دەسەڵاتی سەرووخەڵكی بە ھەموو شێوە و سیستەمەكانییەوە
ئازادی .. یەكسانی .. دادپەروەریی كۆمەڵایەتیی
سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان
٦ / ١ / ٢٠١٤
نا بۆ توندوتیژی و دووبەرەكی، بەڵێ بۆ خەباتی نافەرمانی سڤیلی
نا بۆ توندوتیژی و دووبەرەكی
بەلێ بۆ خەباتی نافەرمانی سڤیلی [مەدەنی]
وەڵامدانەوە و بەرگرتن بە كوشتن و تیرۆر و سەركوت تەنیا دەتوانێت خەباتی جەماوەریی و نافەرمانی سڤیڵی بێت، نەك خۆشباوەڕیی بە رامیاریی و پارتایەتی و سەرۆكایەتی ئەم و ئەو و دەولەتی باش !
ئەگەر ئەم جارە جەماوەریی ھوشیار و ئازادیخواز لە گشت شارەكانی كوردستان وەك ھاوپشتییەكی كۆمەڵایەتی؛ وەك خەباتی سەربەخۆی شەقام و گەرەكەكان نەكەنە مەیدانی خەباتی نافەرمانی سڤیلی دژی توندوتویژی دەزگە سەركەوتگەرەكانی دەسەڵات، ئەوا دەبێت ھەر ڕۆژ چاوەڕێی كوشتنی ھاورێ و ھاوەڵ و ھاوكار و ھاودەردانمان بین.
٢٢ ساڵە جەماوەر لە خۆشباوەڕیی بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنی رامیارییدا چاوەروان ماوەتەوە و لەم ٢٢ ساڵەدا دەیان قوربانی وەك باجی خۆشباوەڕیی داوە.
ئیدی كاتی ئەوە ھاتووە، كە جەماوەر بۆ جارێكیش ھێز و كارایی خەباتی سەرخۆ و یەكگرتووی خۆی لە شیوازی خەباتی نافەرمانی مەدەنیدا تاقیبكاتەوە، كاتی ئەوە ھاتووە ھاوپشتی و خەباتی كۆمەلایەتی جێگەی خۆشباوەڕیی رامیاریی و چاوروانی سەرۆك و پارت و دەوڵەت بگرنەوە، كاتی ئەوە ھاتووە یەكگرتن و ھەروەزی جێگەی دووبەرەكی و دەستبەكڵاوەوەگرتن بگرنەوە، كاتی ئەوە ھاتووە كە ھەموو ئەندامانی پارتەكان و چەكدارانی ھێزەكانی سەركوتگەرەكان تێبگەیێنین، كە لە بەرامبەر داخوازی و بەرژەوەندی چین و توێژە ژێردەستەكانی كۆمەڵ، لە بەرامبەر خواست و ئازادی دۆست و دراوسێ و خزم و دایك و بابیاندا راوەستاون و كرێگرتەی سەروەران و دوژمنی چین و توێژەكەی خۆیانن.
با لە گەڕەكەكان و شوێنی كار و فەرمان و خوێندن و نێوەندەكانی بێكاران [جایخانەكان]دا لە ڕێگەی كۆبوونەوە گشتییەكانەوە دەستە و كۆمیتەكانی ڕێكخستنی خەباتی نافەرمانی سڤیلی [مەدەنی] پێكبھێنین، با شەقامەكان شار، كارگە و فەرمانگە و فێرگە و زانكۆ و پباخچەكان بكەینە مەیدانی كۆبوونەوەی گشتی جەماوەری دوور لە ھەژموونی پارتایەتی.
با بە موزیك و شانۆگەریی گەڕۆك و پەرتووكخوێندنەوە و خواردن دروستكردن، مەیدانەكانی شار داگیربكەین و دەسەڵات بۆ جەماوەر و بزاڤە كۆمەڵایەتییەكان بگیڕینەوە.
نا بۆ توندوتیژی و دووبەرەكی
بەڵێ بۆ خەباتی نافەرمانی سڤیلی [مەدەنی]
سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان
٢/١/٢٠١٤
Na bo tundutîjî û dûberekî Belê bo xebatî nafermanî svîlî
Na bo tundutîjî û dûberekî
Belê bo xebatî nafermanî svîlî [medenî]
Wellamdanewe û bergirtin be kuştin û tîror û serkut tenya detwanêt xebatî cemawerîy û nafermanî svîllî bêt, nek xoşbawerrîy be ramyarîy û partayetî û serokayetî em û ew û dewletî baş !
Eger em care cemawerîy huşyar û azadîxwaz le gişt şarekanî kurdistan wek hawpiştîyekî komellayetî; wek xebatî serbexoy şeqam û gerekekan nekene meydanî xebatî nafermanî svîlî djî tundutuyjî dezge serkewtgerekanî desellat, ewa debêt her roj çawerrêy kuştinî hawrê û hawell û hawkar û hawderdanman bîn.
22 salle cemawer le xoşbawerrîy be desellat û opozsyonî ramyarîyda çawerwan mawetewe û lem 22 salleda deyan qurbanî wek bacî xoşbawerrîy dawe.
Îdî katî ewe hatuwe, ke cemawer bo carêkîş hêz û karayî xebatî serxo û yekgirtûy xoy le şîwazî xebatî nafermanî medenîda taqîbkatewe, katî ewe hatuwe hawpiştî û xebatî komelayetî cêgey xoşbawerrîy ramyarîy û çawirwanî serok û part û dewllet bgirnewe, katî ewe hatuwe yekgirtin û herwezî cêgey dûberekî û destbekllawewegirtin bgirnewe, katî ewe hatuwe ke hemû endamanî partekan û çekdaranî hêzekanî serkutgerekan têbgeyênîn, ke le beramber daxwazî û berjewendî çîn û twêje jêrdestekanî komell, le beramber xwast û azadî dost û drawsê û xzim û dayk û babyanda rawestawn û krêgirtey serweran û dujminî çîn û twêjekey xoyanin.
Ba le gerrekekan û şwênî kar û ferman û xwêndin û nêwendekanî bêkaran [cayxanekan]da le rêgey kobûnewe giştîyekanewe deste û komîtekanî rêkxistinî xebatî nafermanî svîlî [medenî] pêkbihênîn, ba şeqamekan şar, karge û fermange û fêrge û zanko û pbaxçekan bkeyne meydanî kobûnewey giştî cemawerî dûr le hejmûnî partayetî.
Ba be muzîk û şanogerîy gerrok û pertûkxiwêndnewe û xwardin drustkirdin, meydanekanî şar dagîrbkeyn û desellat bo cemawer û bzave komellayetîyekan bgîrrînewe.
Na bo tundutîjî û dûberekî
Belê bo xebatî nafermanî svîlî [medenî]
Sekoy enarkîstanî kurdistan
2/1/2014
نا بۆ دووبەرەكی و ناوچەگەریی، بەڵێ بۆ خەبات و ھاوپشتی و ھەرەوەزی كۆمەڵایەتی
كوشتنی دەنگە ناڕازییەكان بەردەوامە
تیرۆر بەردەوامە، سەركوت بەردەوامە
ئەگەر خەبات شۆڕشگێڕانە بەردەوامنەبێت
ئەوا دوو سەد ساڵی دیكە، كوشتن‌و تیرۆر بە فەرمانی دەسەڵاتدارانی بۆرجوازی كورد بەردەوامدەبێتت !
بیست و دوو ساڵ لەمەوبەر، ئێمە سۆشیالیستەكان گوتمان جیاوازی لەشكری خودە لەسەر و جامەدانی لەسەر نییە، نەبوونی جیاوازی لە نێوان ئاساییش و [أمن] ، ھەواڵگری و [استخبارات]، ھەواڵدەری و [المخابرات]، كۆمیتەكانی بەرەی كوردستانی و [المنطمات] بەعس، تەنیا لە ناوەكانیداندا نییە، بەڵكو لە ئەرك و ھۆكار و بەرژوەندی سەرھەڵدان و مانەوەشیاندا جیاوازی نییە و ئەو ئەركانەی دەزگە سەركوتگەرەكانی بەعس بۆیان تەواونەكران و ئەنجنەدران، دەسەڵاتی بۆرجوازی كورد وەك جێگرەوەی چینایەتی، بە سەرەنجامیان دەگەیێنێت !
٢٢ ساڵە بە پێچەوانەی خۆشباوەڕیی خەڵكەوە، ھەر چركە و سات و ڕۆژێك بەعس و ئامانج و بەرنامەكانی درێژەپێدەدرێن، تەنیا جیاوازییەك كە بوونی ھەبێت، لە خۆشباوەڕیی خەڵك بە دەسەڵاتی خۆیی و بێدەنگە و گەندەڵبوونی مۆراڵی و كولتووری و كۆمەڵایەتییە، كە ھیچ ھیچ ھەستەوەرییەكی بەرامبەر سەركوت و تیرۆر و زیندان وەك جاران نەھێشتووە، كە خەڵك بەرامبەر دەسەڵاتی داگیركەر ھەیبوو.
ھەروەھا بە پێچەوانەی تیڕوانین و دەربڕینی كەسانی رامیار و پارتیی و شارچی، بكوژانی ” بڕیار حەسەن ” نە بوونەوەری كێوی’ن و نە خەڵكی گوند، بەڵكو خەڵكی شارنشین و تفەنچی نوێنەرانی نیئۆلیبرالیزم، حەسحەسانی بەرژەوەندی ئەمەریكا و بریتانیان لە ناوچەكەدا، پاڕێزەرانی سەروەریی نەتەوە و نیشتمانەكەی ناسیونالیزم [سەروەریی چینایەتی و دەولەت]ن!
https://fbcdn-sphotos-c-a.akamaihd.net/hphotos-ak-prn2/q71/1517703_10202757654164132_679468724_n.jpg
خەبات و نافەرمانی مەدەنی بۆ بەرگرتن بە ڕاگاستن و وێرانكردنی گوندەكانی ھەجیج و بڵبەر و ڕوار’ی ناوچەی ھۆرامان
با بە ھاوپشتی و بەرەنگاریی جەماوەریی لە نێوخۆی ئیڕان و دەرەوەیدا؛ بەر بە وێرانكردنی گوندەكانی ھەجیج و بڵبەر و ڕوا لە ھۆرامانی داگیركراوی ئێران بگرین !
كۆماری ئیسلامی ئێران بە ناوی خزمەتگوزاری و بەرھەمھێنانی ئەلەكتریك و دروستكردنی بەنداو، دەیھەوێت سێ گوندی چەند ھەزار ساڵەی ناوچەی ھۆرامان كە نموونەی ھەرەوەزیی كۆمەڵایەتیی و خودكەفایی و خۆگەردانی كاروبار و پیشەسازی و باخداری سەركەوتووی ناوچەكە و ئێرانن وێران بكات !
بەرگرتن بە پیلانەكانی كۆماری داگیركاری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی ھۆرامان و ناوچەكانی دیكەی ئێران و ھەرێمی كوردستان و عیراقیش لە گرەوی خەباتی نافەرمانی مەدەنی خەڵكی ناوچەكە و پشتیوانی ناوچەكانی دیكە و ناڕەزایەتیی زنجیرەیی و فشاری جیھانی ئازادیخوازان و كەمپەینی كراوەدایە !
نا بۆ پلانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران
نا بۆ دەوڵەت و دەسەلاتی سەرووخەڵكی
بەلێ بۆ خۆبڕیاردان و خۆبەرێوەبەرایەتی خەڵكی
https://fbcdn-sphotos-b-a.akamaihd.net/hphotos-ak-prn2/q71/1381283_1417958488427747_538823895_n.jpg
Kolektîfê Parekerdiş û Hemkarîye yê 26A
Kolektîfê Parekerdiş û Hemkarîye yê 26A
Ma cuya xo bi hawayêko pêroyî vera sîstemê kapîtalîstî de organîze kenê
Ma zemanêko wina de yê, bê ke ma xo teslîmê kulturê weroxî/qedênayoxîya ke kapîtalîzmê globalî arasteyê candaran kerda û netîceyo ke vejîyayo meydan bikîn, ma rê sewbîna alternatîf nêverdayo. Xo teslîmê kapîtalîzmî kerdiş, rotişê mehsulanê şîrketanê globalan ra teber esas cuya ma xesp kerda û ma vurînayê kerdê qatîlê harî. Weroxî/qedênayoxîya bêperwa ke her roje bineyna zêdîyena, eqlo ke beno xerîbê naye, yanî, ma behsê nîzamêkê cîhanî kenê ke rayîrê ey de tebîet, însan û heme candarî yenê çin kerdene. Tehlukeyo ke hende dekewto zereyê ma, eke pratîkêko texrîbkar cuya ma de bibo rastîye, no yeno a mana ke erjanê heyatîyan ê ke vîndî bîyê, ma dewam kenê. Modelê cuya ke ma wazenê organîze bikîn, erjanê kapîtalîzmî red keno; bi pratîkê şorişê rojaneyî (têwgerê rasterastî reyde), ewro ma bi Kolektîfê 26A wazenê bi mehsuldayîş, parekerdiş û ciwîyayîşî xeyalê cîhanêkê neweyî biceribnîn.
Derheqê Kolektîfê 26A de
Ma sey Kolektîfê 26A, bi hemkarîya ke ma warê mekan, cu û ekonomîkî de arda meydan, ma vera kapîtalîzmê ke ferdan îzole keno, bêîrade verdeno û zor dano înan ke bibî parçeyê sîstemê kolonîya ekonomîk-sosyalî de ma xo ver de danê. Bitaybetî sinifê bindestan ke komelî het bêçare mendo û kenê ke înan bikî kole û teslîm bibî, Kolektîfê 26A wazeno înan rê bi modelêko newe berê parekerdiş û hemkarîye akero û fikirêno ke no ber bibo berê akerdişê komelbîyayîşêkê antî-kapîtalîstî.
Kolektîfê 26A ke mehsulê şîrketanê globalan tede peyda nêbenê, qasê îmkan û potansîyelê xo ra zemînêkê rizaya zerrî de bi xebatêka kolektîfe îhtîyacanê xo ca ano, parekerdiş û hemkarîye xo rê kerdo prensîb, nika Îstanbul de di semtan de esto.
1) Kafe 26A
Kafe 26A bîy hîrê serrî xo ver de dano, nika bi qasê da-hîris hemkaranê xo yê rizamendan semto tewr werox/qedênayox yê Îstanbulî Taksîm de, warêko winasî de ke qasê şeş hezarî kafe-baran tede rant ronayo de maneno. Çîyê şimitiş û werdişî yê alternatîfê mehsulanê şîrketanê globalan (coca-cola, fanta, nescafe ûêb.) ke ma bi hawayêko kolektîf amade kenê, vaya pîyaseyî ra zaf kemêr, bê ke kar tede bibo, yenê pêşkêş kerdene. Na tora ke bi hemkaranê cayî û mîyanneteweyîyan (Qaweyo ke dewijanê Meqsîka zapatîstayan ra, aqîtê firingîyan ke Entab ra, tarhanaya ke gelîyê Loçî yê Cîde ra yeno) ke pêt bena, roje bi roje hîna bena gird. Mekanê ma yo ke refanê ey de nê mehsulê kolektîfî rêzkerde yê, nînan ra karêko zêdebar qezenc keno. Sewbîna zî, konserveyê hamnane û zimistaneyê ke rizamendanê Kolektîfê 26A virazenê, refanê Kafe de cayê xo gênê. ‘Sifreyê Girdî’ ke kulturê parekerdişî bi înan dewam beno, Kafe 26A de bi hawayêko perîyodîk ronîyenê û ma lebitênê ke nê kulturî bidîn ciwîyayene.
Kafe 26A ke bi hawayêko perîyodîk nîşandayîşê fîlman, numayîşê fotografan û dîwanê suhbetan zî saz keno, eynî wext de sey merkezêkê sosyalîye yeno dîyayene. Rizamendanê Kolektîfî ra teber, grûbê muxalîfî zî mekanê ma sey cayê yewbînandîyayîş û kombîyayîşî vînenê.
Sahaf 26A
Lingêka bîne ya Kolektîfê 26A zî Sahaf 26A yo ke semtê Kadıköy yê Îstanbulî de xoverdayîşê xo dewam keno. No mekano ke tede kitab, kovar, fanzîn û weşanê sey nînan ke mîyanê di mengan de ameyê arêdayene û bê ke tede kar bêro kerdene yenê rotiş, eynî wext de prosesêkê ceribnayîşî yo ke tede zanayîş yeno pare kerdene û afernayene. Hewna Sahaf 26A bi da-vîst rizamendanê xo yeno şuxulnayene, weşanxane, kitabxane û sahafanê muxalîfanê bînan reyde zî hemkarîye keno. Sahaf 26A ke nuqtaya rotiş û vilakerdişê weşananê ke bi fotokopî ameyê çapkerdişî yo, eynî wext de baxçeyê xo de xebata atolyeyanê cîya-cîyayan û suhbetan zî organîze keno. Sahaf 26A ke atmosferêkê bêvengî de wendiş û suhbet ra teber parekerdiş û hemkarîye xo rê sey prensîbî qebul kerdo, eynî wext de mehsulê ke çîyê şimitişî û werdî ke Koletîfê 26A amade kerdê zî tede yenê pêşkêş kerdene.
Ma bi têkilîya parekerdiş û hemkarîye dinyaya ke zerrîya ma de ya nika, na vîstike de kenê gird
Bi no hawa Kolektîfê 26A ke bi mekananê xo yê akerdeyan xetêka heyatî ard meydan ke destur nêdana averşîyena musayîşanê kapîtalîstîye û hawayê têkilîyanê kapîtalîstîye. Sayeyê na xete de cîyayîya ke mîyanê ‘heyatî’ û ‘polîtîk’î de wedareno û xo rê kerdo hedef ke xoverdedayîşêko yewpare bimuno.
Vera karparekerdişê hîyerarşîkî de bingeyê rizamendîye ser o modelo kolektîf
Kolektîfê 26A mekananê xo de, bê ke cîyayîyanê werdoxî/qedênayoxî yê sey xizmetdayîş-xizmetgirewtişî bikero, bi însîyatîfê têkilîyanê bingehê rizamendîye ser o, nê wareyan de bi hawayêko rêxistinbîyaye fonksîyonê xo nîşan dano.
Zanayîşê cuye esas o
Kapîtalîzmî, îqtîdarê zanayîşî, cuya ma de sey çekêka kiştoxe verê aye dayo bi ma. Sistemo ke bi şeklêko sîstematîk her çî sembolbîyaye, dîyarbîyaye û şertanê ke esla nêvurîyenê de heps keno, bi mekanîzmayanê xo yê kontrolkerdişî ferdan kedî keno, keno kole. Ferdo ke bîyo xerîbê derûdorê xo, xo azad zen keno la bi hawayêko bêhêvî parçeyêkê nîzamê koletîye ra nêşkeno xo bixelisno. Mezgê ke her roje hîna ezberane perwerde benê, benê sedem ke fehmkerdişê derbareyê zaf-çeşîdîye û afernayîşî de vîndî bibê. Bi no hawa zanayene esla ferdî ra nêvejîyena û bena wasitayê îqtîdarî. Zanayîşê cuye, sey raywanîyêka keyfin a ke seba keşfkerdişê heme detayanê çîyan bena. Kolektîfê 26A na mana de zanayîşê cuye bi newe ra keşf kerdene, pîya hesilnayene û tetbîq kerdene, rayîrê xo ra dewam kena. Prensîbê zanayîşê cuye esas o, bîyo rayîrê helkerdişê tenaquzanê mîyanê rizamendanê Kolektîfê 26A.
Kolektîfê 26A rêxistinbîyayîşêkê kulturî yê antî-kapîtalîstî yo ke vilabîyayox, vurnayox û bedilnayoxê cuye yo
Seba ke kulturê weroxî/qedênayoxîye gird bibo û şîrketê globalî hîna vêşî kar bikerê, cuya însan, tebîet û hemeyê candaran yena pakêt kerdene, etîket kerdene û bena malê pîyaseyî. Êdî her çî meta yo, yanî yew mehsul o. Ganî ma naye red bikîn.
Nê serdemê serserî de ke hewceyîya ma bi modelê cuyêka antî-kapîtalîste esta de tam zeman o k e ma ewro ra dest bi têwgerî bikîn. Amancê Kolektîfê 26A no yo ke yew kulturê antî-kapîtalîstîye organîze bikero û bi hawayêko pêroyî derbasê cuye bikero. Eynî wext de bi tesîrê xo yê
vilabîyayox, agêrayox û vurîyayoxîye beno ceribnayîşêko alternatîf. Bi vatişê Errico Maletestayê anarşîstî, “komelê ke binê tehakumî de yê û esla temamen teslîmê teda û çinbîyayîşî nêbîyê û … têşanîya xo ya seba azadî û bextewarîye nîşan danê, hetanî ke heme bindestanê cîhanî, heme kolonîbîyeyan reyde nêkewê mîyanê parekerdiş û hemkarîye êdî fehm kenê ke xilasîya înan çin a.”
Wa hêrsê bindestan biciwîyo!
Kolektîfê Parekerdiş û Hemkarîye yê 26A
26A Kolektif a Beşdarbun u Piştgiri ye
Em jiyana xwe bı tevahi lı dıji pergala sermiyandari bırexistin dıkın.
Em dı demeki de ne ku, sermiyandari ya kurewi bı çand a xeritan e tu çare nahele lı der radest bune. Radestiya sermiyandari ye te we wateye ku, şirketen kurewi ne bı tene berhemen xwe dıfroşin, le ew edi kujeren dız e jiyanan e. Em behsa xerîdarîyek şet ku her roj zede dıbe, hışek ku bıyani ye we rewşe u pergalek ku hemu mirov, jinde u xweza jı bo te tune kırın dıkın. Ji ber ku xeter ewqas dapaliye hundıre me, kırdari ya ruxên dıviye ku em nırxen jiyani yen te jıbirkırın bıdominin. Jiyana ku em bırexistin dıkın, nırxen sermiyandariye red dıke, bi kırdariya ruxên a wergerina rojani (bı tevger a yekser) xeyala gerdun ek nu hılberine, par ve dıke, dıji u jı wi roje ve dıafirine.
Derbarê Kollektif a 26A
Em wek Kollektif a 26A, lı dıji sermiyandariya ku ferdan tene dıhele, bêvên dıke u zor dide ku bıbın parçeyek mêtın a cıvaki; bi hevpariyen valahî, jiyani u abori tekoşin dikin. Kolektif a 26A bi taybeti deriyen xwe lı radestiye u bendebune digire u deriyek nu ya parvekırın u pıştgıri ye vedike ji bo fergeh a bindest ku bi metın a abori hatiye neçar kırın. Ew model a dive ku be fehm kirin wek deriyek civakibunek dij-sermiyandariye.
Kollektif a 26A bidilexweti ye dışıxule, pediviyen xwe bi berkeşan a hevbeş çedike, dı cihen kolektife de tu berhem en pardariyen sermiyandaren kurewi tune ne. Kolektif li ser prensiben parvekirin u pıştevani ye rexısti, lı 2 semten Stembole de çalakiyen xwe didomine.
Kafe 26A
Kafe 26A; 3 sale li Texsim’e ku navenda Stembole u navenda xeridariyede, di nava şeş hezar kafe u bar an de bı nezik e 30 dıldaran berxewedan dıdomine. Xwarin u vexwarin en ku em pevrayi çe dikin, (hember ber en şirketen kurewi) li pir bine baha ya bazare, te de ten peşkeş kirin. Bi piştgirti ya meheli u navnetewi ew hey mezin dibe. Qehwe ya Meksika ye, avbacan a ji Enteb e, keşka Geliya Loç-Cide u konserve yen ku kolektif bi xwi çe dıke li diharen wargehan da cih jı xwera dibinin. U ya heri giring roj bi roj sifreyen mezin, wek nişan a çanda parvekirine, ten danin. Hinek rojan ji film u peşangeh ten nişandan. 26A wek cihek mirov dikare te de di derbar e ciwaki hemu da hasbihal bikin, te ditin weke Navend a çand, huner u civaki. Derveyi dildar en kolektif e kom en muxalif ji ew cih wek navendek hevditin u cıvin bikar tinin.
Sehaf a 26A:
Yek cihek din ya Kolektif e sehaf a li Qadikoy e ye. Te de pirtuk, fanzin, kovar hw be kar ten fırotın. U ew cih wek navendek parvekirin a agahiye ye. Sehaf a ku bi nezi 20 dildaran dixebite, bi sehaf, pirtukxane u weşangeh en muxalif re di nav piştgiri ye de ye. Weşan en bi fotokopi ye ten çe kirin ji di sehaf ta ten bela kirin. U di baxçe ew cih de atolye yen cuda ten bikaranin. Hun dikarin di we cihe bedeng de hasbihal bikin, bixwinin. U xwerin u vexwerin en ku kolektif çe dike ji te de ten peşkeş kirin.
Bi tekildari yen parvekirin u piştgiriye em cihanek nu aniha di dile xwe de mezin dikin
Wisa bi mekane ku inşa dikin, kolektif hinbuni u tekildariyen kapitalist nahele biqewimi u xet ek heyati ava dike. Bi we xet e kolektif, cudayi ya politik u heyati ra dike u armanc dike ku berxwedan ek bituni ava bike.
Li dij karbeşi ya hiyerarşik, model a kolektif bi binyad a bidilexweti
Li cihen kolektif e de tu cudati ya miroven xizmet dikin u yen xizmet digirin tune ye. Bi inisiyatifen bidildari ew mekan an ten bikaranin.
Agahi ya Jiyan e ya bingehin e
Sermiyandari, desthilatiya agahi ye wek çekek araste ye me kıriye. Sistem, her tişt wek tişten qet naguhere hepse sembola dike. Bi mekanizma yen kontrolkiri mirov malofi u kole dike. Mirov e ku beyani dikeve nikare ji sistemek ku koletiya be hewi bireve u her wiha disa ji xwe azad dihesibine. Perweri ya jiberker, bertilen pircureti u afirandine diqelihine. U wisa agahi ya ku ji mirov derdikeve; dibe navginek desthilati ye ku kes nikare ragihişte.
Agahi ya jiyane wek rewitiyek kefkari, li reya dozkirina hebune ye. Her wiha Kolektifa 26A, agahiya jiyane ji nu ve keşf dike, bi hevre ava dike u parva dike. Agahiya jiyane disa rebereki ye ku di ixtilafen navberi de ji re ravaye me dide.
Kolektif 26A rexistinek çandi ya dıj-kapitalist e ku diperese, vediguherine u jiyana vedişibine
Jiyan a mirovan, ya xweza u hemu candaran te paket u etiket kirin, u te bazar kirin ji bo ku çand a xeritan ya kapitalizm e mezin bibe u şirket en kurewi zedetir qezenc bikin. Edi her tişt dibe meta yek. Dive em we red bikin.
Em hewce ye modelek dij kapitalist ın, ji bo ew yeke dibe em ji we roje ve çalaki bikin. Armanca Kolektif a 26 A ye, bikaranin a rexistinek bituni ya dij-kapitalist e. U ew e bibe tecrubeyek alternatif li we magezone.
Bi gotina Errico Malatesta, anarşistek, “kom en bingehin ku radest e feqiri u zordesti nabin u nişan didin ku dad, dilşadi u azadiye dixwazin, edi fehm dikin ku ew nikarin rizgar bibin beyi piigiri u parverkirina hemu bingehinen dune.”
Bila hers a bindestan jiyan bimine!
26A Kolektif a Beşdarbun u Piştgiri ye
کمون متحد و اشتراکی 26
ما در حال سازماندهی زندگی خود در برابر نظم جهان سرمایه داری هستیم
ما در حال سازماندهی زندگی خود در برابر نظم جهان سرمایه داری هستیم ، در زمانی زندگی می کنیم که فرهنگ مصرف گرایی که سرمایه داری جهانی شده به ما تحمیل می کند جای هیچگونه الگوی جایگزینی را برای ما قرار نداده است. هژمونی سرمایه داری حقیقتی را آشکار کرده است ، شرکتهای چند ملیتی تبدیل به قاتلین غارتگری شده اند که زندگی ما را دزدیده اند.
از نظم جهانی ای صحبت می کنیم که در آن جنون برانگیخته شده توسط سرمایه داری و از خودبیگانگی ایجاد شده در آن به حدی است که کشتن حیوانات به سختی یک نگرانی انسانی محاسبه می شود. در چنین شرایط پیچیده ایست که اتخاذ شیوه های مبارزه با سرمایه داری مستلزم احیای برخی از ارزشهای مشترک مبارزاتی قدیمی است. می باید در مقابل تقسیم بندی سلسله مراتبی از کار ، مدل کار مشارکتی دسته جمعی داوطلبانه را علم کرد. کمون 26A نمایی از جهانی جدید است : مجموعه ای از محصولات ، ایده ها و اشتراکات.
درباره کمون [i]26A:
ما ،به عنوان کمون 26A در برابر سرمایه داری که انسان را از طریق وادار کردنش به ایفای نقش های اجتماعی/اقتصادی در فرآیند استثمار از خود بیگانه و شی واره می کند ایستادگی می کنیم. این مقاومت به طور ویژه 26A با پشتیبانی از قربانیان استثمار اقتصادی و ارائه مدل جدیدی از همبستگی درهای بردگی و تسلیم را بسته است. این مدل بهتر است کلید مبارزات ضد سرمایه داری شناخته شود. کمون 26A دو محل جداگانه در استانبول را در اختیار دارد که هردوی آنها با پذیرش اصول کار داوطلبانه و مشارکت جمعی ، اجازه ورود محصولات شرکت های چند ملیتی را نداده و تنها پذیرای تولیدات جمعی است.
کافه 26A:
کافه 26 در محله تقسیم[ii] ، در قلب استانبول ، در جایی که بیش از 6000 کافه و بار وجود دارند ، سه سال پیش بوسیله نزدیک به 30 داوطلب ایجاد شد. در این کافه به جای محصولات شرکتهای بزرگ مثل کوکاکولا ، نسکافه ، فانتا و .. ، نوشیدنی ها و خوراکی هایی که مشترکا توسط اعضای کمون تهیه می شود بدون داشتن حاشیه سود ارائه می شود. کافه توسط شبکه در حال گسترشی که توسط رفقای داخلی و بین المللی پشتیبانی می شود .برای مثال قهوه از زاپاتیستهای مکزیک و رب گوجه فرنگی از آنتپ تهیه می شود. از طریق فروش این گونه محصولات بخشی از هزینه ها تامین می شود ونیز با ارائه نوشیدنی های خانگی . گاهی اوقات در کافه برنامه هایی جهت نمایش فرهنگ کمونی اجرا می شود. 26A همچنین مرکزی برای نمایش فیلم ، نمایشگاه و یا بحث های عمومی است. علاوه بر داوطلبین خودمان ، گروه های دیگری هم جلسات خود را در کافه برگزار می کنند.
کتابفروشی 26A:
شاخه دیگر کمون یک کتابفروشی ( فروشنده کتابهای دست دوم) در محله کادی کوی[iii] استانبول است. این کتابفروشی کتابهایی را که ظرف دوماه جمع آوری شده اند بدون حاشیه سود میفروشد که این امر به نوبه خود می تواند تجربه ای باشد در تولید و نشر دانش. کتابفروشی توسط 20 داوطلب و با پشتیبانی کتابفروشی ها و انتشاراتی های دیگر راه اندازی شده است. کتابفروشی 26A از طریق کپی کردن ، نشریات و مجلات را دوباره به گردش در می آورد و علاوه بر آن در باغچه کتابفروشی ، جایی که علاوه بر سرو غذاهایی که توسط کمون تهیه شده محل خوبی نیز برای مطالعه است ، ورکشاپ و جلسات بحث و گفت و گو هم وجود دارد.
ما اکنون و این‌جا با همبستگی و یگانگی خود جهانی جدید را می سازیم. هدف ما از بین بردن شکاف بین “امر روزمره” و “امر سیاسی” از طریق سازماندهی مقاومت در برابر تعریف کاپیتالیستی از زندگی و همه امور مرتبطش است.
کار داوطلبانه کالکتیو به مثابه مخالفت با نظام سلسله مراتبی کار:
در کمون26A فاصله ای بین گرفتن و دادن خدمات نیست و هدف نشان دادن اصول فعالیت های داوطلبانه در سازمان های اجتماعی است.
دانش زندگی[iv] ضروری است :
سرمایه داری از اطلاعات به عنوان سلاح کشنده ای در برابر زندگی ما استفاده می کند، مکانیسمی برای کننترل ، رام و قربانی کردن انسانیت در برابر قوانین خود. انسان از خود بیگانه شده ، به به شکل فردی نمی تواند از نظم برده داری فرار کند. ذهن بسته بندی شده توسط سیستم های آموزشی نابودی درک خلاق و متفاوت از جهان را جاودانه می کند، در نتیجه دانش هرچه بیش‌تر تبدیل به دستگاه ایدئولوژیکی برای تامین نیازهای قدرت شده است. دانش زندگی اما سفری است که منجر به کشف دوباره هستی می شود. این اصل همچنین ارائه کننده فضای مشترکی برای غلبه بر اختلافات میان اعضای کمون 26A است.
کمون 26A سازمانی گسترش یابنده ، تحول خواه و ضد سرمایه داری است، سازمانی بر علیه شرکت های چندملیتی ، محصولات و مارک ها و تفسیر سرمایه محور از انسان و طبیعت و گسترش فرهنگ مصرف گرایی. امروزه همه چیز در قالب محصول ارئه می شود ، جهان ، جهان بت وارگی کالاست و ما باید این نظرگاه را تغییر دهیم. این عصر لجام گسیخته نیازمند عمل فوری برای تغییر وضعیت این زندگی سرمایه محور است. اهداف کمون 26A نمایش یک سازمان فرهنگی ی به تمامی ضدسرمایه داری و همچنین ارائه آلترناتیوی از زندگی در این کشور با تاکید بر گسترش ، دگرسازی و تغییر ، به تعبیر ارریکو مالتیستا[v] : ” توده های تحت ستم که هرگز از ستم و فقر رهایی نیافته اند و امروز بیش از همیشه تشنه عدالت ، آزادی و خوب زیستن هستند ، اکنون بیش از هر زمان دیگری درک کرده اند که امکان رهایی وجود ندارد مگر با همکاری و همبستگی همه ستمدیدگان و استثمار شدگان ، در همه جای جهان”
بگذار تا خشم ستمدیده زندگیش را بیابد
کمون متحد و اشتراکی 26
http://kolektif26a.org

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.