All posts by azadebram

هەڵوێستی ڕایسستانەی حکومەتی بریتانیا لە بارەی جۆری نوێی کۆرۆناوە

02/12/2021

زاهیر باهیر

هەر بە کەشفبوونی جۆری نوێی کۆرنا کە لە سەرەتادا بەم ناوەوە بوو B.1.1.529  دواتر کرا بە ئۆمایکرۆن حکومەتی بریتانیا و زاناکانی بواری کۆرۆنا یەکسەر سەچاوەی ئەم میکرۆبە نوێییەیان بە وڵاتانی خواروی ئەفەریقا دانا و هاتووچۆی ئاسماناییان لەگەڵ 6 وڵاتی ئەو ناوچەیەدا ڕاگەیاند و کارێکی وایانکرد کە ئەو وڵاتانە تاوانبارن و جێگای لۆمەن .

لای گەلێکمان ئاشکرابوو نەك هەر ئەوە بە مەبەستێك دەکرێت بەڵکو گەورەکردنی ئەم میکرۆبەش بەم چەشنە هەر ئاشکرابوو بەڵام بەڵگەیەك نەبوو تاکو ئەمڕۆ کە دکتۆرێکی ئیسرائیلی کە دکتۆری دڵە و یارمەمەتیدەری پڕۆفیسۆرە لە کارەکەیا و کە هەر 3  ڤاکسینەکەی لە خۆی داوە کەچی توشی ئەم ڤایرسۆسە نوێیە بووە .  دکتۆر Elad Maor لە 19/11 بە داوەت بۆ کۆنفررانسێك هاتۆتە لەندەن بە ئامادەبووانی 1250 لە دکتۆر و کەسانی پسپۆڕ  3 ڕۆژ لەو کۆنفرانسەدا بووە لە 23/11 دا کە گەڕاوەتەوە و پشکنینی کردووە دەرکەوتوە کە توشی کۆرۆنا بوە لە ڕێگای ئەو میکرۆبە نوێیەوە. ئەو ، خۆی دەڵێت نەخۆشییەکەی بۆ کەسێکی 69 ساڵ گواستۆتەوە ، هەر ئاواش ئەوە دەدەرکەوێت کە لەبریتانیا ئەم میکرۆبە هەبووە پێش ئەوەی کە لە خواری ئەفەریقا دەربکەوێت .  بەڵام حکومەتی بریتانی کە زۆربەیان لە بەرپرسانی ڕاستڕەو و تا ڕەدەیەکیش ڕایسست، دروستبووە لایان ئاسایی بووە کە ئەمە بخەنە سەرشانی خەڵکانی ڕەشپێست و ئیتر ئەوەش بنەمایەك دەبێت بۆ قسە و تانە و تەشەر و لۆمەی زیاتر لە لایەن فاشییەکان و خەڵکانی سپی ڕایسست و ڕاستڕەوەکانەوە.  ئەمە جگە لە داتەپاندنی ئابووریی ئەو وڵاتانە ئەوەندەی دیکە کە هەرە زۆرینە خەڵکەکەی باجەکەی دەداو هاوکاتیش ئەو حکومەتانە زیاتر دەبنە پاشکۆی بریتانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا.

مانگرتنی زۆرێك لە مامۆستا و کارمەندەکانی زانکۆ و کۆلیجەکانی ئینگلەند و سکۆتلەندە و باکوری ئیرلەندە

01/12/2021

زیاتر لە 50 هەزار مامۆستا و کارمەندی زانکۆکان  لە 58 زانکۆ و کۆلیجی ئینگلەند و سکۆتلەندە و باکوری ئیرلەندە  لە ئەمڕۆوە ، 4 شەمە بۆ ماوەی 3 ڕۆژ مانیانگرتووە لەسەر داخوازییە  ڕەواکانیان کە کەمی پارەی سەر کار و بڕینی موچەی خانەنیشینیە بە بڕی لە سەدا 10 وە بۆ لە سەدا 18.  گەر داخوازییەکانیان جێبەجێ نەکرێت ئەوە لە مانگی یەکی ساڵی ئایندەدا دووبارە مانگرتنی دیکە دەکەنەوە .

ئەم مانگرتنە دەبێتە هۆی داخستنی زانکۆ و کۆلیجەکان کە زیاتیر لە 500 هەزار خوێندکار دەگرێتەوە.

بەکارهێنانی توند و تیژی دیاردەیەکی جیهانییە و هۆکاری سەرەکیشی کولتوورە

29/11/2021

زۆرێكمان وادەزانین کە ئەو توند و تیژییەی کە بەرانبەر ژنان لە کوردستانا بەکاردەهێنرێت هەر لەوێیە و دوای ئەوەش دین هۆکاری سەرەکییەتی.  لە ڕاستیدا ئەو دیارەدەیە نە مەحەلەییە و نە دینیش هۆکاری سەرەکییە بەلکو زیاتر پەیوەوەستە بە کولتورەوە ، کولتوری باوکسالاریی، کولتوری کۆمەڵی جیانیەتیی و هیرراشی، پلەبەندیی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەم ڕۆژانەی گروپی ” هاوکاری ژنانی سیسخ” دوای کردنی ڕاپرسییەك کە 700 ئافرەت وەڵامیان داوەتەوە و لە سەدا 70 یان، لە لایەن باوك و دایکیانەوە یاخود ئەندمانی خێزانەکەیانەوە ڕووبەڕووی مامەڵەی خراپ بوونەتەوە  و ئازاریان چێشتوە. کە ئەمانە پێشتر بێدەنگییان هەڵبژاردووە.  سێیەکی ئەوانەی وەڵامیان داوەتەوە وتویانە لە منداڵیدا ڕووبەڕوی دەستدرێژی جنسی بوونەتەوە، حەوتیەکەیشیان زیاتر لە کەسێك دەستدرێژی کردۆتە سەریان .  زۆربەی ئەم قوربانیانە لە ماڵەوە ڕووبەڕوی بوونەتەوە و کەسانی خراپەکاریشیان ناسیوە.

ئەو دەستدریژیە جاری واهەبووە لە لایەن کەسێکی زۆر مەشووری کۆمۆنێتییەکەوە بووە ئەوەش ئاوایکردووە کە زۆر زەحمەت بووە کە ژنەکە ، کچەکە هیچ سکاڵایەك بکات.  ڕاپۆرتەکە دەلێت خواردنەوەی مەشروب و توندوتیژی ناوماڵ بەیەکەوە پەیوەستن چونکە کولتوری خواردنەوە لەناو پیاوانی کۆمۆنێتی  سیخەکانا، بەهێزە هەروەها پرسی پەروەردە و زۆرڵیکردنیش ڕۆڵی خۆی دەبینێت چونکە نەوەی کۆن تەنها لێدان بە مامەڵەی خراپ دەزانن .

لە ڕاپۆرتەکەدا کچێك بە ناوێکی خوازراوە ناوی هاتووە کە لە لایەن مامەیەوە لە تەمەنی 8 ساڵییەوە تا 13 ساڵی لاقەی کراوە ، خێزانەکەی لەبری ئەوەی نەبا شویەکی باشی بۆ نەبێت قڕ و قپیان لەو گرفتە کردووە.  ئەو دەڵێ ” مامم پایەیەکی کۆمۆنێتییەکە بووە بە کابرایەکی زۆر دیندار و باش ناسراوە ناو بە ناو لە ماڵی ئێمە دەمایەوە ، ئیتر لەو کاتانەدا ئاوای لێدەکردم… ڕۆژێك بە ئامۆزاکەمم وت ئەویش بۆ دایکی گێڕایەوە ، دایکیشی بۆ دایکم .  دایکم لێیدام وتی کە تۆ ئیتر پاکیزە نیت دەبێت بە شووتبدەین، ئیتر منیش لە ترسا پاشگەز بوومەوە و وتم درۆم کردوە هەر دەستی بۆ بردوم .  نە دەکرا باوکم بیبیستایەتەوە دەیکوشتم جونکە باوکم براکەی زۆر خۆشدەویست ….”

ئەم چیرۆکە تراجیدیایە تەنها هی تاکە کچێك لە کۆمۆنێتیەدا نییە بەڵکو بە دەیەهای دیکەیان هەمان چیرۆك یا هاوشێوەی ئەوەیان هەیە.  بە دڵنیاییەوە لەناو میللەت و کۆمۆنێتییەکانی دیکەشدا هەبوون و تا ئێستاش هەن.

ئایا بەڕاست ” بزوتنەوەی گۆڕان” ی ئێستا جیاوازی هەیە لە “گۆڕانی” سەردەمی نەوشیروان موستەفا؟

21/11/2021

کەم نین ئەوانەی کە لە ” بزوتنەوەی گۆڕان” وازیانهێناوە یاخود ئەوانەی کە هیشتا لە ناوەوەن و گازەندە و گلەیی ئەوەیانە کە “گۆڕان” گۆرانی سەردەمی کاك نەوشیروان نییە .

ئەوانەی کە ئەمە باوەڕیانە یا ساویلکەن یاخود نایانەوێت لە قودسییەتی نەوشیروان موستەفا بهێننەخوارەوە، یاخود بەرژەوەندیان لەم قسە و بۆچوونانەدا هەیە و بە پاساوی مانەوەیان، کە گوایە دەکرێت گۆڕانکاری لەو بزوتنەوەیەدا بکرێت، بەردەوامن تیایدا.

لە ڕاستیدا مێژوی ” بزوتنەوەی گۆڕان” لە دروستبوونییەوە تاکو ئێستای ئەوەی نیشانداوە و دەدات کە هیچ گۆرانکارییەك بەسەر ئەو بزوتنەوەیەدا نەهاتووە و هەر وابووە چ لەسەردەدمی نەوشیراوان موستەفا و چ لەسەردەمی کوڕەکانی و سەید عومەر-یشدا. هەر بۆ ڕاستی قسەکانم بە بەڵگەوە، تەنها لە چەند لایەنێکی “بزوتنەوەی گۆران” لە سەردەمی نەوشیروان و دوای ئەویش، دەدوێم.

یەکەم: پێکهاتەی ” گۆڕان ” : ئەوانەی کە گۆڕانیان دروستکرد و یا هاتنە ناو گۆڕانەوە، لە ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی-یەوە هاتوون، کە نەك هەر لە ڕێکخراوێکی گەندەڵەوە هاتوون، بەڵکو خۆشیان یا گەندەڵبوون یاخود بە جۆرێك لە جۆرەکان لە گەندەڵییەوە ئاڵابوون. ئەمە جگە لەوەی کە نەوشیروان موستەفا کەسی دووهەمی یەکێتی بووە، خاوەنی هەموو دەسڕۆییەك [ صەلاحییەت] بووە لە دانانی کەسەکاندا بۆ ئیدارەکان و پۆستەکان . ئەو کەسی سەرەکیش بووە لە دانانی بەرنامە و پلان و سیاسەتی یەکێتیش . ئەوانی دیکەشیان سەرکردەو بەرپرسی گەورە بوون لە یەکێتی نیشتمانی-دا خاوەنی پۆست و پلەو پایە بوون یاخود ئەندامی مەکتەبی سیاسی یا سەرکردایەتی یەکێتی بوون. کەواتە ناکرێت بە کەسەکانی ناوەوەی ڕێکخستنێکی شکستخواردوو کە ساڵەهایەکی دووروو درێژ لە شکستدا بوون ، لەڕێکخراوێکی دیکتاتۆر و گەندەڵ و مشەخۆر بوون، چاوەڕوانی شتێکی نوێی ئاوایان لێبکرێت کە جیاواز بێت لەو پێگەیەی کە لێوەی هاتوون. بە کورتی زۆرینەی کەسانی سەرکردەی ” بزوتنەوەی گۆڕان” و خوارەوە و جەماوەەرەکەیان هەمان کەسانن کە ساڵەهایەكی درێژ یا ڕؤڵی گەوەررەیان هەبووە یاخود چەپڵە لیدەربوون.

دووەم: پرسی گەندەڵیی و چارەسەری: گوایە ئەم کێشەیە خاڵێکی سەرەکی بوو بۆ دروستکردنی ئەو بزوتنەوەیە. ئەوەی ئاشکرایە کەسە سەرەکییەکانی ” بزوتنەوەی گۆڕان” لەناو خودی یەکێتی-دا وەکو باسدەکرێت لە هەوڵی بنەبڕکردنی گەندەڵیی-دا بوون بەڵام نەیان توانی تەڵە پوشێكیش بگۆرن . کاتێکیش کە ڕێکخستنێکی نوێشیان دروستکرد خۆشیان یا بوونە گەندەڵ یاخود لە گەندەڵییەوە ئاڵان. جەنگی ئەمان لەتەك یەکێتی و پارتی-دا بۆ بەرژەوەندی ئەو میللەتە هەژارە نەبوو بەڵکو شەڕی پشکی کوسییەکانی هەرێم و بەغدا و پلە باڵاکانی دیکەی وەکو پارێزگار و بەڕیوەبەریئ گشتی شوێنە هەستیارەکان و بەشە خزمەتگوزارییەکان بوو. کەواتە دروشمەکەی ئەوان کە لەناو یەکێتدا و لە سەرەتای دروستکردنی بزوتنەوەکەیاندا، کە هەمیشە دەیانوتەوە ” خەڵکی شیاو بۆ شوێنی شیاو” درۆیەکی شاخداربوو.

سێیەم: پرسی ماڵباتیی و بنەماڵەیی : ئەمەش خاڵێکی دیکەی ئەجەندەکەی نەوشیروان موستەفاو و هاوەڵەکانی بوو کە هەمیشە پەنجەی تاوانیان بۆ خانەوادەی تاڵەبانی و بارزانی ڕادەکێشا. بەڵام کە بزوتنەوەکەیان، خۆی گرت و پێگەی سیاسی و ئابووریی و کۆمەڵایەتی بەهێز بوو، نەوشیروان موستەفا و کەسە نزیکەکانی نەیانتوانی جیاوازییەك دروستبکەن، نەیانتوانی خۆیان لە قوتابخانەی کوردایەتی و بۆگەناوی فکری قەومی بهێننە دەرەوە، نەك هەر نەیانتوانی گەنجاێکی متمانە بە خۆ و ڕزگار بوو لە قودسییەتی سەرکردە و حیزب ڕزگار بکەن، بەڵکو پێچەوانەکەی دروست بوو، لە مردنی نەوشیروان موستەفادا ئەمە باشتر دەرکەوت،. هەڵسوکەوتی نەوشیروان و بڕیاری تاکڕەوانەی ئەو و وەسییەتنامەکەی، میراتگریی منداڵەکانی، ئەمانەیان سەلماند.

چوارەم دارایی و بوجەی گۆڕان: نەوشیروان موستەفا هەر لە سەرەتادا زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلاری لە لایەن تاڵەبانی-یەوە پێبەخشرا، هاوکاتیش سەرچاوەی داهاتی ئەمان وەکو یەکێتی کردنەوەی پرۆژە و پیتاکی خەڵکانی دەوڵەمەند و خاوەن پلە و پایەی کۆمەڵایەتی بوون. کاتێکیش کە مشەخۆریی و گەندەڵی لەناو ڕیزەکانی-دا تەشەنەی کرد ئیدی نەك هەر ئەو پارانە بەشی نەدەکرد بەڵکو کەوتنە داخستنی ڕۆژنامە و کەناڵەکەیان و کەمکردنەوەی بەشە پارەی بەشەکانی دیکەش. کاتێکیش کە نەوشیروان مرد، سەنا و پیاهەڵدانی بە باوکی هەژارانی بۆ کرا کە گوایە لە دوای خۆی تەنها چەرخێک و پاکەتێك جگەرەی بەجێهێڵاوە، بەڵام هەر زوو دەرکەوت کە نەوشیروان بە ملیۆن دۆلاری لە پاڵ موڵك و خانووو کارگەی لە دوای خۆی بۆ منداڵەکانی بەجێهێشت . لە ئێستاشا وەکو دەوترێت منداڵەکانی جێگای باوکیان گرتۆتەتەوە و دەسەڵاتی تەواویان هەیە و ” بزوتنەوەی گۆڕان” یان، کۆنترۆڵکردووە . ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەمانیش هەمان ڕێچكەی ماڵباتی تاڵەبانی و بارزانییان گرتەبەر.

پێنجەم : پرسی ئابووریی و بەرهەم‌هێنان:ڕاستە ” بزوتنەوەی گۆڕان” لیژنەیەکیان یا ژوورێکی تایبەتییان بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکردبوو کە جۆرەها لێکۆڵینەوەی ئابووریانەی تیادا دەکرا و ڕاپۆرتی لەسەر دەدرا و وتاری لەسە دەنوسرا، بەڵام لە ڕاستیدا بەرنامەی ئەمانیش جیاواز نەبوو لە سەراپای حیزبە لیبراڵەکانی دوونیا بە یەکێتی و پارتیشەوە . چەقی ڕیفۆرمی ئابوریانە لای ئەمانیش بەخێرهاتنی بازاڕی ئازاد و باوەشکردنەوە بۆ کۆمپانیا گەوەرەکانی ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا لە بەگەڕخستنی پارە و سەرمایەگوزاریی لە پرۆژە گەورەکانا، بوو، کردنی کەرتەکانی کە موڵکی دەوڵەت بوون بە کەرتی تایبەتی … هەر هەموو ئەمانەش سەرەنجام گەر بیشکرانایە بەتاڵەی زیاتر و بەرزکردنەوەی نرخی پیداویستیەکانی ڕۆژانەی خەڵکی و بێ خانوو و سەرەپانی خەڵکی و زۆر شتی دیکەی بە دووی خۆیدا دەهێنا. بۆ ئەمەش لەپاڵ گورجکردنەوەی یاساکان و دانانی یاسای نوێ زەروورەی جێبەجێکردنیان لەسەر خەڵك بە زۆر و بە خوایشت زەروور بوو لە سەپاندنیا. لە سەرپێچیکردنی خەڵکیشا بەرانبەر بە دەسەڵاتی حکومەت و کۆمپانیاکان و بەڕێوەبەرانی کارگە و شوێنەکانی دیکەی سەر کار، بەو یاسایانە پشتیان دەشکانن. بەم جۆرە کۆنترۆڵکردنی دانیشتوانی کوردستان بە یاسا لە پێناوی دەوڵەمەندبوونی توێژێکی کەمی کۆمەڵ، دەبووە ئەرکێکی گەوەرەی سەرشانیان.

خاڵێکی جیاواز کە هەیان بوو لەتەك پارتی و یەکێتی-دا دانانی خەڵکی تەکنۆکرات بوو لە شوێنەکانا، بەڵام ئەمانە هەر تئیوری و پاگەندەی حیزبی بوو چونکە دەرکەوت لە هەر شوێنێکدا کە پێیاندرابێت کەسانی حیزبی خۆیان یا خود ئەو لایەنانەی کە لە گەڵیانا لە بەرەیەکدا بوون داناوە، بێ ئەوەی کە بچوکترین ئەزموونیا لە بواری کارەکەدا هەبووبێت.

شەشەم: پرسی کۆمەڵایەتیی و پەروەردەیی: لە ڕاستیدا ئەوەی کە بۆ ئێمە ئاشکرا بوو ” بزوتنەوەی گۆڕان” بەرنامەیەکی کۆمەڵایەتی و پەروەەردەیی زۆر جیاوزی لە پارتی و یەکێتی نەبوو. ئەو کێشە کۆمەڵایەتیانەی کە لەناو کۆمەڵدا هەبوون و هەن بە هیچ کام لە بەرنامەکانی هیچ لایەکیان لابەلانەدەبووە. کۆمەڵێك تا بیناقاقەی لە گواوی خێڵایەتی و عەشایەرگەریی و دین و شەریعەتی ئیسلامی کە پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵی کوردستان بن و گلابێت، یەکیش تەواوکەری ئەوی تریان بێت لە حەلکردنی کێشەی بوونی زوڵم و زۆر و چەسپاندنی دادوەریی کۆمەڵایەتی و بەدیهێنانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ئازادیی تاك و بیروڕا و یەکسانی خەڵکی و لەناوشیاندا یەکسانی جێندەیی، نەك هەر ئەستەم بوو کە بە بەرنامەکەی ئەو بزوتنەوەیە ئەم کێشانە بنەبڕبکرێن، بەڵکو کارێکی نەکردەش بوون. لە کۆمەڵێکی ئاوا قوچکەییدا، لە ئابووریەکی قۆرخکراودا، لە هەبوونی فەرهەنگ و پەروەردەیەکی دواکەوتودا کە زۆر خراپتر لە سەردەمی بەعس، مەحاڵە چارەسەری بنەڕەتی بۆ سەراپای ئەو کێشانە بکرێت کە کۆمەڵ لە هەموو بوارەکانا ڕووبەڕووی بوونەتەوە.

سەبارەت بە پەروەردە و پێگەیاندن و ڕۆشبیریی و چارەسەری تەندروستی ، لەبەر ئەوەی ئەمانیش بەرنامەیەکی لەیەکچووی لایەنەکانی دیکەیان هەبوو، لە ئاوا حاڵەتێکدا زۆر مەحاڵە کە بتوانێت هەنگاوێکی نوێ بنێت. ئەمە جگە لەوەی هەر یەك لە پرسی پەروەردە و پێگەیاندن و پرسی چارەسەری تەندروستیی بە توندی گرێدراونەتەوە بە پرسەکانی ئابووریی و سیاسەتی حیزب و دەوڵەت و دین نەریت و تەواوی سەروبەندی کێشە کۆمەڵایەتییەکانەوە. ناتوانرێت و ناکرێت باس لە ئازادیی ژنان بکرێت لە وڵاتیکدا کە دین و شەریعە و عورف و عادەتی خێڵەکیانە نەك هەر پێوەری باشی و خراپی تاکەکانی کۆمەڵ بێت، بەڵکو ئامرازی حوکمکردنیش بێت. ناتوانرێت قسە لەسەر پرسی چارەسەری بەلاش و خوێندنی خۆرایی بکرێت بەڵام هاوکات بنەمای ئابووری وڵات لەسەر بناخە و ڕێڕەوی ئابووری لیبراڵ بێت. کەواتە سەراپای پرس و کێشەکان وەکو ئەڵقەکانی زنجیرێك زۆر مەحەکەمانە بە یەکەوە گرێدراون.

تۆوی شکستی ” بزوتنەوەی گۆڕان” لەناو ڕەحمی خودی دروستبوونی خۆیدا چەکەرەی کردبوو، ئیدی ئەوە گرنگ نییە کە سەرکردەیەکی حەکیم یا نورانی، بە ئەزوموون، نێتباش…. ڕابەرایەتی بکات یا نەیکات، چونکە سیستەمی سەردەم نەك تەواوی سەرکردەکان بە باش و خراپیانەوە، بەڵکو حکومەتەکانیشیان دەکاتە بورغوویەکی سواوی چەرخی سییستەمە. سیستەمەکە بە بێ ئەو و بە ئەوەوە ، بەباشی دەسوڕێت خۆی دەچەسپێنێت.

ئەوەی کە بەربەستی دروستی سیستەمەکەیە هەوڵدان و کارکردنە لە دەرەوەی خودی سیستەمەکە، ڕێنەکردنە لەسەر نەزم و ڕەوتی ئەو ، ڕێکخستنی خودی جەماوەر خۆیەتی بە دوور لە هەژموونی سەرکردە و حیزب و دین و نەریتی دواکەوتووانە. کارکردنی دەستەجەمعیانەی خەڵكە کە خۆیان نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیانن و دەتوانن گۆڕانکاری بنەڕەتی بکەن، نەك حیزب و سەرکردەکان و ئەوانەی کە لە فەلەکی سیستەمی مەوجوددا، دەسوڕێنەوە و بە ئومێدن کە گۆڕانکاری تیادابکەن .

Zaherbaher.com

31 کەس دوێنێ لە پرۆتێستێکی لەندەندا دەستگیر کران

21/11/2021

دوێنێ , شەمە ، 20/11 ، بۆ جارێکی دیکەش ئەو گروپەی کە داوا لە حکومەت دەکەن بۆ چاککردنی 29 ملیۆن خانوو لە بریتانیا کە شێ و تەڕی و کەڕویان هەیە و لە زستاندا ناتوانرێت گەرمببن  و دەبنە هۆی مردنی نیشتەجێبوونیان بە نەخۆشی جیاواز خۆدپیشاندانێکی گەورەیان کرد . لەم خۆپیشاندانەدا زیاتر لە  250 چالاکوان بەشدارییان کردو دواتر جسری لامبس و جادەی تەقاتوعەکەی ڤۆکسهۆڵ بریج [ جسر] یان بۆ چەند کاتژمێرێك داگیر کرد.  بەمەش قورساییەکی زۆریان خستە سەر شەقامەکانی دەوروبەر بەهۆی داخستنی ئەو دوو جیسرەوە . 

بەشێکی گەورەی خۆپیشاندان و پرۆتێستەکە سەبارەت بە حوکمدانی 9 چالاکوانی هاوەڵیان بوو کە ڕۆژی  4شەمە، 18/11 ، لە لایەن دادگاوە بۆ ماوەی 3 بۆ 6 مانگ حوکمدران لەسەر جالاکییەکانی پێشویان.  ناڕەزاییان داوای بەربوونی ئەو 9 کەسە و داخوازییەکانی دیکەیان دەکرد.

یەكێك لە ناڕەزاییکەران کچێکی گەنجی 27 ساڵە بەناوی گابرێلا ، کە وێنەکەی دەبینیت، تا ئێستا 6 جار گیراوە.  ئەو  دەڵێت ” من بۆ ماوەی دوو ساڵە دەزانم کە شتێك خزمەتمان پێبکات بەرگریی مەدەنیانەیە و بڕوا و باوەڕم بەو خەڵکە هەیە کە هاتوون و یەککەوتونن …. حەلی ئەم ئەزمەیە، تەنها پێویستمان بە ئیرادەیەکی سیاسیانە هەیە کە بیکات.  

Insulate Britain climate activists take part in an offshoot demonstration on Vauxhall Bridge.
Supporters of the nine jailed Insulate Britain climate activists blocking Lambeth Bridge in central London
Gabriella Ditton.

پرۆتێستەکانی هۆڵەندە بەردەوامە

21/11/2021

دوای ئەوەی کە هەینی شەوەکەی خەڵکێکی زۆر هاتنە سەر شەقامەکان لە ڕۆتەردام لە هۆڵەندە دژ بە کوتانی زۆرەملی و لۆکداون و بریندارکردنی چەند  کەسێك لە لایەن پۆلیسەوە بە فیشەك ، دوێنێ ڕۆژی شەمە ، 20/11، دووبارە  ژمارەیەکی زۆر ڕژانەوە سەر شەقامەکان و پۆلیسیش دڕندانە تەقەیان لیکردن و 3 کەس بریندارن و لە خەستەخانەن و برینەکانیان کاریگەرە جگە لە گرتنی 51 کەسیش .  هاوکاتیش سەرۆکی شارەوانی ڕۆتەردام ئەحمەدی ئەبوتالیب فتوای کوشتنی خەڵکی دەرکرد لە لایەن پۆلیسەوە ، بەوەی کە وتی : “پۆلیس ڕووبەڕووی مەترسی بوونەوتەوە و لە ترسی ڕۆحی خۆیان تەقەیان کردووە.”  ئەمەش یانی شەهادە دان بە پۆلیس هەرکات کە لای خۆیان ، دەڵێم لای خۆیان، ئاوابوو کە ڕووبەڕوی مەترسی دەبنەوە ئیتر کوشتنی خەڵکیان بۆ حەڵاڵە.    

In this image taken from video, demonstrators protest against government restrictions due to the coronavirus pandemic, Friday, Nov. 19, 2021, in Rotterdam, Netherlands. Police fired warning shots, injuring an unknown number of people, as riots broke out Friday night in downtown Rotterdam at a demonstration against plans by the government to restrict access for unvaccinated people to some venues. (Media TV Rotterdam via AP)
Police fired warning shots and a number of people have been injured. Pic: AP

نەمسا و پرۆتێست

21/11/2021

دوای ئەوەی دوێنی ، هەینی 20/11 ، حکومەتی نەمسا بڕیاری دا کە لە ڕؤژی 2شەمەوە ، 22/11، لۆکداون بێت ، بە دەیەها هەزار کەس کە نیوەیان لە خوار 18 ساڵەوەبوون لە ڤییەنا چونە سەر شەقامەکان دژ بەم بڕیارەی حکومەت و بە زۆر کوتانی خەڵکی . پۆلیس ژمارەکەی بە 35 هەزار کەس خەمڵاندووە بەڵام وەکو دەڵێن نزیکەی 50 هەزار کەس لەسەر شەقامەکان بوون بە دروشمی جیاوازی وەکو ”  نا بۆ کوتان، بەسە ئیتر بەسە، بڕۆخێ دیکتاتۆرییەتی فاشی، بەرگریی لە مافەکانمان دەکەین” 

Rioters lighting fires

لەوە دەکات جارێکی دیکەش لۆکداون لە هەندێك لە وڵاتانی ئەوروپا ڕووبدات

20/11/2021

لە کاتێکدا لە ئەمشەوی ڕابوردووەوە، هەینی شەوەکەی ، ئیرلەندە بریاری نیوە لۆکداون-ی دا، واتە ئەوانەی بۆیان دەکرێت لە ماڵەوە کار دەبێت لە ماڵەوە بمێننەوەو کار بکەن ، چێشتخانە و باڕو  شوێنە گشتییەکان کاتی داخستینان بۆ دانراوە.  لە نەمساش ئەوە هیچ هاتنە دەرەوەی 2 ملیۆن کەس کە تەمەنیان لەسەر و 12 ساڵەوەیە و خۆیان نەکوتاوە قەدەخەیە، مەگەر تەنها بۆ بازاڕکردن و کارکردن .  جگە لە داخستنی شوێنە گشتییەکان و باڕو چێشتخانەکان لەو کاتەی کە بۆیان دانراوە . لە ئەڵمانیاش گوایە بارودۆخەکە مەترسیدارە و خەستەخانەکان پڕبوون و لە ئێستادا نەخۆشیان ڕەوانەی ئیتالیا دەکەن ، ئەمانیش هەر کەس لە نەمساوە بگاتە ئەوی دەبێت خۆی کەرەنتینە بکات و لە وڕاوەی ئەوەدان کە ئەوانیش بڕیاری لۆکداون بدەن.

ئەوە هۆڵەندەش هەفتەیەكە نیوە لۆکداونێکی بڕیارداوە فشارێکی زۆری خستۆتە سەر ئەوانەی کە تا ئێستا خۆیان نەکوتاوە و کاتی داخستینی شوێنە گشتییەکان و باڕ و چێشتخانەکانیشی دیاریکردووە .  بەڵام گەنجانێکی زۆر لەوێ بەمە ڕازی نین بۆیە دوێنیی ، هەینی ، 19/11  لە شارری ڕۆتەردام و هەندێك شاری دیکە خەڵکی هاتنە سەر شەقام دژ بە بڕیارەکەی حکومەت. لەبەر ئەمەش بەیەکادان لە نێوانی پۆلیس  و خەڵکیدا ڕوویداو  پۆلیس سەیارەی فشاری ئاوی بەکارهێناوە لەگەڵ  سەگ و پۆلیسی ئەسپسوار و  دواتریش کە نەیانتوانی کۆنترۆڵی بارودۆخەکە بکەن تەقەیان لە خەڵکی کردووە 7 کەسیان بریندارکردووە.

  

Demonstrators protest against government restrictions.
Police detain a protester.

لە سایەی سیستەمی سەرمایەداریدا

جیهان نۆرمان

20/11/2021

سەرکەوتنێکی مەزن پاش ساڵێك پرۆتێست و خۆپیشاندانی بەردەوام:

19/11/2021

دوێنێ ، هەینی بە کاتی هیندستان ، 18/11 ، سەرەکوەوزیرانی هیندستان ، ناریندرا مودی ، چۆکی تەواوی بۆ خەبات وتیكۆشانی کێڵگەوانەکان و کرێکارانی کشتیاری هیندسستان دادا، بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو 3 یاسایەی کە دەربارەی کێڵگەکان و کێڵگەوانەکانی ئەوێ داینابوو بێ ئەوەی بگەڕێتەو بۆ دەنگ و مشاوەرەی پەڕلەمان .

دوێنێ لە هەڵوێستێکی سەیر و سەمەرەدا ئەو بڕیارە گەورەیەی دا زۆر سادە و ساکارانە ،بەڵام لە هەڵوێستێکی زۆر لاواز و دۆڕاوەوە قسەی دەربارەی هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسایانە کرد.  لە کۆپلەیەکی قسەکانیا وتی ”  بریارمان دا هەر 3 یاساکە هەڵوەشێنینەوە. لە کۆتایی ئەم مانگەدا لە پەڕلەماندا دەستدەکەین بە پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی هەر 3 یاساکە ………..داوا لە هەموو کێڵگەوانەکان دەکەم کە بەشێکن لەم پرۆتێستە … ئێستا کاتێتی کە بگەڕێنەوە بۆ ناو ماڵ و منداڵتان ، بۆ لای ئازیزانتان ، بۆ کێڵگەکانتان. لێگەڕین با دەستپێکردنێکی نوێ تۆمار بکەین و بەرەو پێشەوە بڕۆین”

وەڵامی نقابەی کێڵگەوانەکان ” ئێمە شوێنەکانمان بەجێنناهێڵین تاکو بە فەرمی نەیبیستین کە ئەو یاسایانە هەڵوەشاوەتەوە..”

ئەو پرۆتێستە یەك ساڵی ڕەبەقە دەستی پێکردووە دوای ئەوەی کە’ مودی’ ویستی کۆمپانیا تایبەتییەکان دەستبەسەر کێڵگەکانا بگرن و نرخی بەروبوومەکان دیاری بکەن و کێڵگەوان کرێکارەکان کەلا بخەن .  بەڵام تێکۆشانی یەك ساڵەی زیاتر لە نیو ملیۆن کێڵگەوانەکان و کرێکاران و بە سەدەها هەزاری تر لە ناوەوەی هندستان و دەروەی وەکو کۆمۆنێتی هیندیییەکان لە ئەمەریکا و بریتانیا و شوێنەکانی دیکە لە شانی چەپ و ئازادیخواز و سۆشیالیست ئەنارکیستەکانەوە هەر لە سەرەتای ئەمساڵدا حکومەتی هیندستانیان ناچار کرد کە یاساکان هەڵبسپێرێت و سڕیان بکات ، بەڵام نقابە و کێڵگەوانەکان بەوەش ڕازی نەبوون و لەژێر دروشمی ” نەبوونی کێڵگەوانەکان و کرێکاران ، یانی نەبوونی خواردن بە هەموو چەشنەکانیەوە” ، بریاری سڕکردنی یاساکانیان ڕەت کردەوە و وتیان کۆڵنەدان تا سەرکەوتنی تەواو. 

کرێکاران و کێڵگەوانەکانی هیندستان لە سەدا 60 ی هێزی کاری ئەوێ پێكدەهێنن. ئەوان دەیانزانی کە تێکۆشانەکانیان، پرۆتێست و خۆپیشاندانەکانیان سەخت و درێژخایەنە بۆیە کەمپەینێکی ئێکچار گەوەرەیان بۆ کرد و خۆیان لە هەموو بوارەکانا ڕێكخست بۆ نمونە زیاتر لە 1500 مەتبەخی کۆمۆنێتی هەبووە کە خواردنی 3 ژەمەی تەواوی بە هەموو ئەوانەی کە پرۆتێستیان کردووە و ئەوانەشی کە بە یارمەتی و  هانایانەو هاتوون ئامادە کردوە ، بە سەدەها ژنان ئاگەداری منداڵان بووە ، بە سەدەهای دیکە سەرقاڵی میدیا و بڵاوکردنەوەی هەواڵ و وەڵامدانەوەی هاوکاریکەران و هاوپشتیییانیان بوون.  ئەوان هەموو لایەنەکانی ژیانیان و گرفتەکانیان کە لە پێشیان بوو،  لەوێدا تا ڕادەیەك چارەسەرکردبوو بە ڕێكخستنی خۆیان ، هەر ئەوەش بوو کە سەرکەوتنی بێ وێنەی بەدەستهێنا و هاوکاتیش دەکرێت  و دەبێت هەموان وانە و ئەزموون لەوان وەرگرن بۆ خەبات و تێکۆشان دژە بەم سیستەمە و دەوڵەتەکانیان و کۆمپانیا زەبەلاحەکانیان کە قۆرخی دونیایان کردووە.   

Farmers protest against the reforms in January
Women shout protest slogans at the Singhu camp.
Police try to stop local residents during a clash with farmers at the Singhu camp on 29 January.