All posts by azadebram

خۆپیشاندان و پرۆتێستەکانی شاری لۆس ئەنجلس بۆ چوارەم ڕۆژ بەردەوامە

10/06/2025

لە کاتێکدا کە ئیدارەی ترامپ ئامادە نییە لە بڕیارەکەی خۆی واتە ناردنەوەی کۆچهێنەران کە مافی مانەوەیان لەوێ هەیە ، بنێرنەوە بۆ وڵاتی خۆیان یاخود بۆ سلفادۆر ، خۆپیشاندانەکان نەك هەر بەر دەوامە بەلکو فراوانتر بووە و ئێستا لە شارەکانی نیو یۆرك ، شیکاگۆ ، دالاس و سانفرانسیسکۆش دەستی پێکردووە .

‌هۆکاری ئەمەش چڕبوونەوەی هێڕشەکانی پۆلیسن و بۆ دەستگیرکردنی کەسانی بێیانەی کۆچهێنەر لە دانبەسەر چێشتخانەکان و کارگەکان و کتێبخانەکان و کۆفی شؤپەکان و زۆر شوێنی دیکە .  ئەمەش وای کردووە کە خەڵکێکی زۆر بێنە سەر شەقامەکان بۆ پشتگیری لە مانەوەی کۆچهێنەراندا بە بەرزکردنەوەی دروشمی جیاوازی وەکو ” چی تر ‌هێڕشکردنە سەر کۆچبەرانمان ناوێت ” ” کەس نایاسایی نییە لە خاكی دزراودا ” ” بڕۆن ، بچنە دەرەوە ، بۆ دەرەەوە ”  مەبەستیان ئەو هێزەیە کە هاتوونەتە شارەکانەوە .

 هەتا دوێنی 2000 لە پاسەوانانی نیشتمانی خراونەتە سەر شەقامەکانی لوس ئەنجلس لە پاڵ پۆلیسی شارەکەدا، لە دوێنێشەوە ترامپ فرمانی داوە کە 2000ی دیکە لەگەڵ 700 لە هێزی دەریایی بەشداری بکەن لە سەرکوتکردنی خۆپیشانداراندا . تا ئێستا  زیاتر لە 300 کەس گیراوە کە لەوانە پارێزەر و سەرۆکی یەكێک لە نقابەکانە، هیچیان  مافی بینینی پارێزەریان نییە.

وەکو وتم هێڕشەکانی پۆلیس  کاریگەرییان لەسەر کرێکارانی ناوچەی جلوبەرگ و کرێکارانی ڕۆژانە و چێشتخانەکان هەبووە و هەروەها پارێزەرانیش کە ویستویانە بەرگری لە گیراوان بکەن .   سەرۆکی سەندیکایەکی گەورەی کالیفۆرنیایان دەستگیرکردووە کە لە کاتی هێڕشەکانی  پۆلیس دا وەک چاودێرێکی کۆمەڵایەتی کاری دەکرد.

چەند سەرنجێك لەسەر کتێبی کۆمۆنیزمی نوێ

Zaher Baher

Jun 2025

هاتنە سەر شەقام دژ بە سیاسەت و یاسای نوێی دۆناڵد ترامپ لە لۆس ئەنجلس

08/06/2025

لە ڕۆژی هەینیەوە ، 06/06 ، بە دەیان هەزار کەس دژ بە سیاسەتی ناردنەوەی پەنابەران و کۆچهێنەران کە ماوەیەکی زۆرە لە ئەمەریکادا دەژین و کار دەکەن و باج دەدەن بە دەوڵەت دەیانەوێت بیاننێرنەوە بۆ وڵاتانی کە لێوەی هاتوون .

خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان ئەوەندە گەوەر بوون کە ترامپ فرمانی کرد کە 20

00 لە پاسەوانی نیشتمانی بنێریت بۆ ئەوێ بۆ هاوکاری پۆلیسی ناوخۆ بۆ ئیدارەدانی بارودۆخەکە [ وەکو خۆی دەڵێت ] بەڵام لە ڕاستیدا بۆ کپکردنەوەی خەڵکییە تاکو بتوانن بە بێ گرفت ئەوانەی کە گیراون و دەستبەسەرن بگێڕرێنەوە بۆ ولاتانی خۆیان .

گەرچی جوڵاندنی هێزی پاسەوانی نیشتمان نابێت بەرانبەر هاووڵاتیانی ئەمەریکا بەکاربهێنرێت و لە صەلاحییەتی کۆنگریس دایە، بەڵام هەمیشە لە یاسادا بۆشاییەك هەیە کەی ویسترا و پێی لێبخشێنرێت و سەرپێچی لێبکرێت .

 .

خۆپیشاندان دژ بە سیاسەتی دەستگرتنەوە ، سیاسەتی تەقەشوف

08/06/2025

دوێنێ شەمە ، 07/06/2025 ، بە هەزاران کەس ڕژانە سەر شەقامەکانی لەندەن بۆ دژایەتیکردنی سیساسەتی دەستگرتنەوە کە حوکمەتەکەی حیزبی کرێکارانی لە بریتایادا ئەوەتی هاتۆتە سەر حوکم دەرێغی نەکردووە لە درێژەدان بە سیاسەتی حیزبی موحافیزینی کۆنە حوکمڕان .

خۆپیشاندانەکە لە لایەن ‘ ئەنجومەنی خەڵکەوە ‘ ڕێکخرابوو بە هاوکاری لایەنە چەپ و سۆشیالیست و نقابییەکان کە داوایان لە حکومەت دەکرد کە لەبری هێڕشكردنە سەر کرێکاران و کەمدەرامەتان باج لەسەر زۆر دەوڵەمەند و ساماندارەکان و کۆمپانیاکانیان زیاد بکات بۆ پڕ کردنەوەی ئەو بۆشاییەی کە لە بوجەدا هەیە .

حیزبی کرێکاران ( لەیبەر)  بەناوی ڕیفۆرمەوە دەستیان بۆ قوتی خەلکانی هەژاری بریتانیا بردووە، هەر لە بڕینی هاوکاری گەرمکردنی ماڵ بۆ لە سەروو 11 ملیۆن خانەنشینکراو کە بڕی ساڵانەی هاوکارییەکە لە نێوانی 200 و بۆ 300 پاوەند بوو ، هێڕش بۆ سەر کەسانی پەککەوتە و خاوەن پێداویستی تایبەتی و زیادکردنی بوجەی سوپا و کەرتی بەرگریی بریتانی و بەردەوامیدان بە سیاسەتی حوکمڕانانی پێشوو هەروەها دەرکردنی یاسای سەخت و خراپتر لە بەرانبەر پەنابەران و کۆچهێنەراندا تا ئەو ڕادەیەی کە سەرەکوەزیران وردە وردە مەیلە ڕایسستیییەکەی دەردەکەوێت بەتایبەت کاتێک کە باسی لە داخستنی چاپتەری کتێبی بابەتی هاوکاری و یارمەتی پەنابەران و کۆچبەران دەکات . ئەو سەبارەت بە کۆچهێنەران کە دێنە بریتانیا پیی وایە ئەوان زیانێکی بێئەندازەی بەم زەوییە سەوز و خۆشە گەیاندووە ، مەبەستی خاکی بریتانیایە.  بەڵام لە ڕاستیدا ئەمەی کە ئەو دەیڵێت شتێکی بێمانایە – کۆچهێنەر و هاتوان بۆ ئەم خاکە ئەم وڵاتەیان دروست کردووە . ئەو بەو وتە ڕایسستیانەی کە لە بەرانبەر خەڵکانی هاتوو بۆ ئەم وڵاتە کە لای ئەو مەترسی گەورەیان لەسەر بریتانیا دروست کردوو گەیستە ڕادەی  وتینی ” مەترسی ئەوەمان لەسەرە کە ببینە دوورگەیەکی نامۆکان”.

مانگرتنی شۆفێری بارهەڵگرەکانی ئێران بەردەوامە

31/05/2025

ئەوەی کە بووەتە هۆی مانگرتنەکە و بەردەوامبوونی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنییە، زیادبوونی تێچووی کارکردن و  کەمبوونەوەی نرخی گواستنەوە لەگەڵ زیادبوونی پارەی لێبڕینی کرێی گواستنەوە لەلایەن دەڵاڵەکانەوە هەروەها  زیادبوونی باجی رێگەوبان و  بەرزبوونەوەی پارەی زەمانەتکردنی بارهەڵگەرکان .

ئەوانەی کە بەڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەشدارن لە مناگرتنەکەدا زیاترن لە یەك ملیۆن و دووسەد هەزار کەس . نزیکەی 30٪ بۆ 35٪ـی بارهەڵگرەکانی ئێران کە دەکاتە نزیکەی 100 هەزار تانکەر، تایبەتن بە گواستنەوەی سووتەمەنی و ئەوانیش بەشدارن لە مانگرتنەکەدا. تەمەنی شؤفێرەکان کە مانیان گرتووە لە نێوانی 50 بۆ 60 ساڵن.

ئا شکرایە کە گواستینەوە پێداویستییەکان و شمەکەکان زۆر بایاخدارە لە ئێراندا و ڕؤڵی گرنگ دەبینێت لە گواستنەوەی نزیکەی 80٪ـی کاڵا لەنێوخۆی ئێران، لەوانە کاڵای خاو، بەرهەمی کشتوکاڵی، کەرەستەی بیناسازی و خۆراک؛ هەروەها رۆڵێکی سەرەکی هەیە لە هەناردەکردنی کاڵای ئێرانی بۆ وڵاتانی دراوسێ و وەک دەروازەیەکی ترانزێت لەنێوان ئاسیا و ئەورووپا کاردەکات.

هەوڵ و خەباتی ژنانی چالکوانی پاکستان تەکانێکی گەورەی بە دەستوری پاکستان دا

28/05/2025

گومان لەوەدا نییە کە ژنان لە سەراپای کۆمەڵگەکانی دونیادا دووچاری توندوتیژی و زوڵم و غەدری کۆمەڵایەتی و کولتورەکەی و هەڵاواردن دەبنەوە ، بەڵام لە وڵاتانی ئیسلامیدا ئەوە بەراوردێك ناکرێت بە وڵاتانی غەیرە ئیسلامی لەوەی کە ڕووبەڕووی دەبنەوە.

لە پاکستان 29%ی کچان تا تەمەنی 18 ساڵ هاوسەرگیری دەکەن، بەپێی ڕاپرسییەکی دیمۆگرافی لە ساڵی 2018، هەروەها 4%ی کچان پێش تەمەنی 15 ساڵ هاوسەرگیری دەکەن بە بەراورد لەگەڵ 5%ی کوڕان، بەپێی ئامارەکانی ” کچان، نەک بووک” ( واتە بە کچێتی بمێننەوە و نەك بکرێن بە بووك کە تەمەندیان منداڵە ) کە هاوپەیمانییەکی جیهانییە و ئامانجی کۆتاییهێنانە بە هاوسەرگیری منداڵان.  پاکستان لەنێو 10 وڵاتی سەرەکی جیهاندایە کە زۆرترین ژمارەی ڕەهای ئەو ژنانەی تێدایە کە پێش تەمەنی 18 ساڵی هاوسەرگیریان کردووە یان لە یەکێتیدا بوون

شاری ئیسلام ئاباد هەنگاوی ناوە بۆ قەدەغەکردنی هاوسەرگیری منداڵان، کە سیاسەتمەداران دەڵێن نیشانەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی ڕەوتە جیهانییەکان بۆ ئەوەی لە پشت ژنانیەوە بوەستێت

سەرەڕای دژایەتییەکی توند لە لایەن کەسان و حیزبی موحافیزکارەوە پڕۆژەی یاسای قەدەغەکردنی هاوسەرگیریی منداڵان لە شاری ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان پەسەندکرا. لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە واژۆ دەکرێت و دەبێتە یاسا و جێگەی ئەو یاسایانە دەگرێتەوە کە لە ژێر دەسەڵاتی کۆلۆنیالیزمی بەریتانیادا خراونەتەڕوو.

بەپێی یاسا نوێیەکە، کەمترین تەمەنی هاوسەرگیری بۆ هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ لە پایتەخت 18 ساڵە و بەگوێرەی یاسای نوێ هاوسەرگیریی کەمتەمەن تاوانە، کە  پێشتر بۆ کچان 16 بوو بەڵام بۆ کوڕان 18 بوو

بەشوونەدانی كچانی منداڵ کاراییەکی زۆری هەیە و کاراییش نەك هەر لە سەر خودی کچان و ڕەنگە خێزانەکانیشیان دابنێت ، بەڵکو کارایی گەورەش لەسەر کۆمەڵگە و سەلامەتی و تەندروستی باشی تاکەکانی کۆمەڵگەش دادەنێت، هەروەها لەسەر بوجەی بەشی تەندروستی خودی وڵاتەکەش .

بە گوێرەی زانیاری تەندروستی ئەو کچانەی کە تەمانیان لە خوار بیستەوەیە لەکاتی منداڵبوونیاندا گرفتی زۆریان هەیە و دەبێتە هۆی قوربانی گەلێکیشیان، بەتایبەت لە وڵاتانی ئیسالامیدا .  ئەمە جگە لەوەی کە هاوسەرگیریی منداڵی زۆربەیان لە خوێندن و تەواوکردنی خوێندن دەخات لەگەڵ بوونی زانیارییەکی هەر زۆر کەم لە بارەی تەندروستی خۆیانەوە لە کاتی سكبوون و منداڵبوون و بەخێوکردنیان و پێگەیاندنیان . بێ گومان زۆر هۆکاری نەرێنیی ناتەندروستی دیکە هەیە لەم بارودۆخەدا ، بۆیە قەدەخەکردنی هاوسەرگیریی منداڵیی هەنگاوێکی گەورەیە لە کۆمەڵگەدا و هەنگاوێکیش دین بەتایبەت شەریعەی ئیسلامی دەباتە دواوە و ڕێگری دەبێت لەو جۆرە هاوسەرگیرییە.

شۆفێرانی بارهەڵگرەکانی ئێران بەهۆی سووتەمەنی و مووچە و گەندەڵیەوە مانیان گرتووە

27/05/2025

لە 18ی مانگەوە شۆفێرانی بارهەڵگرەکان لە سەرانسەری ئێران بزوێنەرەکانیان کوژاندەوە – نەک لە ماندوێتی ڕێگاوبان، بەڵکو لەبەر بێزاری قووڵ لە بەڵێن شکێنەکان، بەرزبوونەوەی تێچوونەکان و ئابوورییەک کە بەهۆی گەندەڵی و پشتگوێخستنەوە لە قاڵب دراوە.

 ئەوەی لە بەندەری بەندەر عەباس لە باشووری ئەو وڵاتە دەستی پێکرد بە خێرایی بۆ زیاتر لە 100 شار بڵاوبووەوە و یەکێک لە گەورەترین و بەردەوامترین چالاکییە کرێکارییەکان بوو لە یادەوەرییەکانی ئەم دواییەی ئێراندا.

 ناڕەزایەتیەکە بە سێ داواکاری بەپەلە دەستی پێکرد:

. 1- دژایەتیکردنی سیستەمی نوێی نرخی گازۆیل سێ قات، کە تێچووی بۆ ئاستێکی ناپایەدار بەرزکردووەتەوە. –

2 – گەڕاندنەوەی ڕێژەی سووتەمەنی پاڵپشتیکراو، لە 3000 لیترەوە بۆ 500 لیتر کەمکرایەوە. –

3- بەرزبوونەوەی کرێی گواستنەوەی بار، کە سەرەڕای بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و زیادبوونی تێچووی کارکردن بە وەستانی ماوەتەوە. شۆفێران دەڵێن، لەگەڵ گەیشتنی نرخی گازۆیلی بێ پاڵپشتی بۆ هەر لیترێک 42 هەزار تۆمان کە دەکاتە نزیکەی 0.80 دۆلار، ئەمەش زۆرێکیان بەرەو مایەپووچی دەبات .  هەروەها سەلامەتی ڕێگاوبانەکان بە شێوەیەکی بەرچاو تێکچووە، ژێرخانی بەسەرچوو و بەرزبوونەوەی دزینی بار و تەنانەت هەڕەشە جەستەییەکان وایکردووە کارەکە زیاتر مەترسیدار بێت.

شەپۆلی ڕایسسیزم لە ئیسرائیل لە هەڵکشاندایە

27/05/2025

ئەوەندەی زانراوبێت گروپە ڕایسستەکانی ئیسرائیل هەرگیز بەقەدەر ئەم ماوەیە بەهێز نەبوون و نەیانتوانیوە ئاوا خۆیان کۆبکەنەوە و بە ئاشکرا دژایەتی فەلەستینییەکان بە بەرزکردنەوەی دروشمی ڕایسستیانە و کێشانی هیتافی لەم جۆرە بکەن . گومانی تێدا نییە کە ژینگەی دوای 7ی ئۆکتۆبەری 2023 و بوونی حکومەتێکی توندڕەوی فاشی هاوپشتی بەهێزی ئەو جوولەکانەی کە لەسەر خاكی فەلەستینیەکان نیشتەجێ کراون ، ڕۆڵی سەرەکییان هەیە.

دوێنێ هەزاران ئیسرائیلی بەشداری لە ڕێپێوانێکی توندوتیژ و ڕەگەزپەرستانەدا   بەناو گەڕەکی موسڵمانانی قودسدا کرد بە بۆنەی یادی ڕێپێوانی ڕۆژی ئاڵا بە پشتیوانی دەوڵەت. ئەمەش  ژیانی فەلەستینییەکانی لە شاری کۆن ڕاوەستان، ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی داگیرکردنی قودسی ڕۆژهەڵات لەلایەن ئیسرائیلەوە لە ساڵی 1967 بەردەوام بوو.

خۆپیشاندەران بەناو گەڕەکی موسڵمانانی شاری کۆن لە قودس، کە گروپە گەورەکان دروشمی ڕەگەزپەرستانەیان لەوانە “غەززە هی ئێمەیە”، “مەرگ بۆ عەرەبەکان” و “گوندەکانیان بسووتێن”.  دەوتەوە.   ئەم ڕێپێوانە ساڵانەیە کە پارەی پیرۆزیی بۆ تەرخان دەکرێت و لەلایەن شارەوانی شاری قودسەوە بەرەوپێش دەچێت، ئاهەنگ دەگێڕێت بۆ گرتن و داگیرکردنی قودسی ڕۆژهەڵات و شوێنەکانی لەلایەن ئیسرائیلەوە کە لە شەڕی ساڵی 1967 دا داگیرکراون.

شارەوانی قودس ڕیکلام بۆ ئەو بۆنەیە دەکات کە بە ڕێپێوانی ئاڵا ناسراوە، وەک “کاروانێکی جەژنانە”، بەشێکە لە بەرنامەیەکی فراوانتر لە بۆنە و ئاهەنگەکان بۆ ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی “رزگارکردنی” شارەکەوە.

ئەم ڕێپێوانە ساڵانێکە بەهۆی ڕەگەزپەرستی و هێرش بۆ سەر فەلەستینییەکان تێکچووە و پێش هەڵمەتێکی توندوتیژی لە شارە کۆنەکەدا بەڕێوەدەچێت کە لە ڕاستیدا ناوچە زۆرینەی فەلەستینییەکان بە تایبەتی لە گەڕەکی موسڵمانان دادەخات.

لە پێش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممەوە کۆمەڵێک گەنجی ئیسرائیلی هێرشیان کردە سەر دوکاندار و ڕێبوارانی ناو شارەکە و هەراسانیان کردن، تفیان لە ژنانی حیجابپۆش دەکرد و دزییان لە قاوەخانەکان دەکرد. کتێبفرۆشێکیان تاڵان کرد و لانیکەم بە زۆر چوونەتە ناو ماڵێکیشەوە. ئەفسەرێکی پۆلیس کاتێک ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە هەرزەکاران بە جلی ئایینی زایۆنیستی کە خواردنەوە دەدزن، بە خاوەنی قاوەخانەکەی گوت: “ئێستا قاوەخانەکەت دابخە، یان ناتوانم بتپارێزم”. ڕۆژی دووشەممە، تا کاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ زیاتر دوکانەکان داخرابوون، کە چەند کاتژمێرێک زووتر بوو لە ساڵانی پێشوو، دانیشتووان لە ماڵەکانیاندا دەرگاو پەنجەرەیان داخستبوو.

لە نیوەڕۆدا کۆمەڵێک پیاوی جولەکە لەناو شارەکەدا دروشمی ڕەگەزپەرستانەیان بەرزکردەوە لەوانە “گوندەکانیان بسوتێن”، “محەمەد مردووە” و “مردن بۆ عەرەب”. ئەو دروشمانە لەلایەن گروپە گەورەکانەوە هەڵدەبژێردرا کە زۆربەیان پیاو بوون و لە درەنگانی پاشنیوەڕۆ دەستیان بە گەیشتنیان کرد.

ژنان لە ڕێپێوانێکی جیادا لە دیواری ڕۆژئاوا نزیک بوونەتەوە، کە تا ڕادەیەکی زۆر بە پێی ڕەگەز بە هۆکاری ئایینی دابەش بووە. گروپێکی گەورە کە گەیشتنە دەروازەی دیمەشق دروشمی “غەززە هی ئێمەیە”یان دەوتەوە، و لافیتەیەکی گەورەیان هەڵگرتبوو کە لەسەری نووسرابوو “قودس 1967، غەززە 2025″، لەڕاستیدا هەڕەشەی لکاندنەوەی تەواوی سەربازیی ئەو شریتەیان دەکرد بۆ دەنگدانەوەی گرتنی قودسی ڕۆژهەڵات. لە لافیتەیەکی دیکەدا نووسرابوو “بەبێ نەکبە سەرکەوتن نییە”، ئاماژەیە بۆ دەرکردنی بەزۆری نزیکەی 700 هەزار فەلەستینی کاتێک دەوڵەتی ئیسرائیل لە ساڵی 1948 دروستکرا.

سەرەڕای مێژووی توندوتیژی لە ڕێپێوانەکەدا، بوونی پۆلیسێکی تاڕادەیەک کەم لە ناو شارە کۆنەکەدا هەبوو، و ئەوان هیچیان نەکرد بۆ پاراستنی زۆرێک لەو فەلەستینیانەی کە بە توندوتیژی کرابوونە ئامانج.

 چالاکوانانی گروپەکان وەک قەڵغانی مرۆیی لەبەردەم هێرشبەرەکاندا  پێکەوە وەستابوون کە زۆرجار تاکە بەربەست بوون کە ڕێگرییان لە پەرەسەندنی توندوتیژییەکان دەکرد.

نهێنی سەتڵەکە لە بیرە قوڵەکاندایە!

جوتیار

23/05/2025

سەتڵەکەی کوڕی پاك و ابوو سەتڵ هەرایەکی گەورەی ناوەتەوە، لێ ئەم هەرایە وەك پەندە کوردیەکە دەڵێت:( لە قونەوە لغاو کردنە)

تۆ بۆ ئەوەی بزانیت بۆ ئەم سەتڵە دۆلار و پاوەن دەهێنێت پێویستە ناو بیرەکە بپشکنیت!

ئەوجا با بزانین چی دەگوزەرێت؟

جگە لە ڕابەرانی بەناو “دیموکراتی” بەناوی دیموکراتیزە کردنەوە

کە ئەمڕۆ لەسەر جەنگ و گۆشت و خوێنی خەڵکی دنیا سەرمایە گوزاری دەکەن، هیچ شتێکی دیکە هێندەی دین سەرمایەگوزاری بە ڕابەرانی ئەم دینە کۆمەك ناکات!

ئەگەر کۆمپانیا زەبەلاحەکان و ڕابەرە بە ناو “دیموکراتیەکانیان” سەرمایەو خەرجیەك وەك دەستمایە لە هەڵبژاردن و چەك و چۆڵ بۆ قازانج دەخەنە گەڕ، ئەوا پیاوانی دینی جگە ئیجیل و تەورات و قورئان هیچ دەسمایەیەك ناخەنە گەڕ،ئەوەی لە بیناسازی و دیکۆراتی مزگەوت و نزرگە دینیەکانیش دەخرێتە گەڕ هەر لەسەر حسابی خەڵك دەوڵەت وەك بەشێك لە پێداویستی قەلغانێك لە پاراستنی سیستمەکە لەئەستۆی دەگرێت!

لەناو ئەم هەموو خەرجی ئەم هەموو داهاتەی لە بەشی خەڵك دەخرێتە خزمەت ئەم کەنیسەو مزگەوت و نزرگانەوە هێشتاش پیاوانی دینی لە قاچ و قوچ و دزی ناو ئەم بیرە ناکەون!

ئەگەرچی هیچ گەشتیارێکی بەجێهێنەری فەریزەی حەج و عمرە کە خەڵکانێك لە پەنا دەستیاندا لاتەی سەریان دێت لە برسان ئاوڕ لەمانە نادەنەوە هەر بەرەو قیبلەی دەبەن بێئەوەی هیچ لەبارەی بڕی ئەو داهاتی حەج و عمرەیەوە بزانن کە دەچێتە گیرفانی شێخەکانی سعودیەوە و بە کفریشی دەزانن پرسیار دەربارەی بکەن، ئێمە دەبێت زانیار لە شوێنی دیکەوە وەرگرین. لەم بەدوادا چونەمدا کورتە ڕاپۆرتێکی نەرویجی م بەردەست و چاو کەوت کە

Bergens) Tidende )

ئامادەی کردووە ( کورتەی ڕاپۆرتەکەو لینکی سەرچاوەکەی بە نەرویجی لە کۆمێنتی یەکەم دادەنێم)

دەڵێت : لە ساڵی ٢٠١٩ دا داهاتی حەج و عمرە خۆی لە ١٢٠ سەد و بیست ملیار کرۆن بە دراوی نەرویجی داوە، کە ٢٠٪ لە سەدا بیستی کۆی داهاتی نانەوتی سعودیە پێكدەهێنێت!!

با بچینە لای مام عیسا و کتێبەکەی ئەویش

(ڤاتیکان) وای ڕاگەیاندووە کە حساباتێکی ساڵانە لە قازانج و کورتهێنان بە ڕوونی بخاتە ڕوو، لێ بە پێی ئەم سەرچاوەیە finansavisen (لینکی دووەم لە کۆمێنتی دووەم)، تا ئێستا داهاتی گەشتیارانی مۆزەخانەکە دیار نیە، ئەگەر ڤاتیکان داهاتی گەشتیارانی مۆزەخانەکە بخاتە ڕوو ئەوا مەزەندە دەکرێت بە ٤٤ ملیارد کرۆن بە دراوی نەرویجی لە ساڵێکدا!!

ئەوجا بگەڕیینەوە لای سەتڵەکەی کوڕی پاك و ابوو سەتڵ و لەوێشەوە بچینەوە لای بیرەکەی مەلا بەهمەن لە مالمۆی سوید!

سەتڵە پڕ پاوەندەکەی کوڕی پاك و ابوو سەتڵ پیموابێت ١٣٠ دەفتەر دۆلاری گرتووە، لێ بیرەکەی مەلا بەهمەن کە بەخۆی و داهاتیەوە لە نێوان مالمۆ و دنمارک دا پێوە بوو، ٣٤ ملیۆن کرۆنی سویدی ڕەشی بازرگانی بە مزگەوت و دینەکەیەوە بووە، کە دەکاتە نزیکەی ٣٤٠ دەفتەر دۆلار! کۆمێنتی سێهەم کە لە واڵی کاك Taha Amin وەرمگرتووە،

تۆی نائاگاش کە لەسەر پێلاوەکانیش جێگەی دانیشتنت نابێتەوە.

هەر بەڕیشی درێژ و شەرواڵ و سمێڵ و عەقڵی کورتەوە جنێوبارانی من بکەو فتوای کوشتنم بدە!!

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

جا خزم و کەس و کاریش هەمیشە لە خەمی مندان و بەردەوام ئەو پرسیارە دەکەن لۆ نابیتە خاوەنی هیچ؟ منیش مەگەر لەبەر ڕەواندنەوەی خەمی ئەوان ماوەیەك سەتڵێکی مزگەوت بە دەستەوە بگرم!!

……………………

سەرچاوەکان :

Saudi-Arabia genererer betydelige årlige inntekter fra Hajj og Umrah, estimert til rundt 120 milliarder kroner i 2019. Disse inntektene utgjør omtrent 20 prosent av landets ikke-olje-BNP, ifølge Bergens Tidende.

Elaboration:

Hajj og Umrah:

Hajj er den obligatoriske pilegrimsferden til Mekka, mens Umrah er en mindre pilegrimsferd som kan utføres når som helst.

Økonomisk betydning:

Hajj og Umrah er viktige inntektskilder for Saudi-Arabia, og bidrar til landets økonomi gjennom turisme og relaterte tjenester.

Inntekter:

I 2019 estimerte Bergens Tidende at inntektene fra Hajj og Umrah var rundt 120 milliarder kroner, som utgjorde omtrent 20 % av landets ikke-olje-BNP.

Koronapandemien:

Koronapandemien førte til at Hajj og Umrah ble avlyst i 2020, noe som resulterte i betydelige inntektsmangler for Saudi-Arabia https://www.google.com/search..

Saudi-Arabias årlige inntekter fra Hajj og Umrah er ikke enkelt å fastsette nøyaktig, men estimater indikerer at de kan være i størrelsesorden hundrevis av milliarder av dollar. Disse inntektene kommer fra forskjellige kilder, inkludert visumavgifter, overnattinger, transport, mat, shopping og andre tjenester. 

Elaboration:

  • Hajj og Umrah:

Hajj er den årlige muslimske pilegrimsreisen til Mekka, mens Umrah er en mindre

frivillig pilegrimsreise som kan utføres når som helst i årethttps://doku.nu/…/islamistiska-sakerhetshot-som…/

بادانەوەی سەرەکوەزیرانی بریتانیا

22/05/2025

کە پارتی لەیبەر/کرێکاران هاتنە سەر حوکم هەر پاش ماوەیەکی کەم هەندێك ڕیفۆرمیان ڕاگەیاند کە یەکێکیان بڕینی پارەی گەرمکردنەوەی ماڵ بوو لە  10 ملیۆن خانەنشینکراو کە بڕی پارەکە ساڵانە 200 بۆ 300 پاوەند بوو.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا کە لە هەندێك دەڤەری بریتانیا هەڵبژاردنی ئەندامانی شارەوانییەکان دەستی پێکرد ، لە زۆر شارەوانیدا پارتی لەیبەر شارەوانییەکانی لە دەست دا و کەوتە دەستی پارتێکی ڕاستڕەوی بریتانیا .  ئەمەش فشارێکی گەورەی خستە سەر سەرۆکوەزیران، کیری سترامەر، پاشکردنی چەند پرۆتێستێك، کە گوایە بڕینی ئەو پارەیە لە خانەنشینکراوان هەڵە بوو و ئایندەشی باش نابێت.

ئێستا سەرەکوەزیران بایداوەتەوە و پێی لەوە ناوە کە هەڵەیە و بڕیارە بە بڕیارەکەیاندا بچنەوە .

خاڵی گرنگ لێرەدا ئەوەیە کە دەردەکەوێت پێداچوونەوەی ئەو بە بڕیارەکەدا لەبەر پەرۆشی سەرمابوون و نەبونی خانەنشینکراوان بێت تاکو ماڵەکانیان گەرم بکەنەوە ، یاخود لەبەر سۆز و خۆشەویستی بێت بۆیان، بەڵکو هۆکاری یەکەم و سەرەکی ئەوەیە کە دەنگیان لە دەستداوە ، بە واتایەکی دیکە ڕەنگە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا هەڵنەبژێرێنەوە.

ئەمەیە خاڵی ئەساسی لای سیاسییەکان کە خۆشەویستییان تەنها بۆ کورسییەکانی خۆیان هەیە و گرتنە دەستی دەسەڵات.