All posts by azadebram

ناڕەزایی دژ بە نەتانیاهو گەیشتە ڕیزی ئیحتیاتەکانی سوپای ئیسرائیل

30/07/2023

خۆ پیشاندان و پرۆتێستەکان دژ بە سەرەوکوەزیرانی ئیسرائیل بەردەوەمە و لە ئێستادا شێوەیەکی دیکەی وەرگرتووە کە ئەویش یاخیبوونە لە بڕیارەکانی نەتەنیاهو و هاوحوکمڕانانی.

هیچ بژاردەیەکی تر نییە جگە لە ڕەتکردنەوەی خزمەتگوزاری. تا ئێستا خۆپیشاندانەکان شکستیان هێناوە: حکومەت بەبێ گوێدانە ئەوە، ئەوەی ویستی کردی .  دەبێت ڕێوشوێنی توندتر بگرینەبەر”، یایر گۆڵان، جەنەڕاڵێکی ئیحتیات و   جێگری پێشووی وەزیری ئابووری پارتی مێرێتزی چەپ وای وت.   ئاماژەی بەوەشکردووە، “خەڵک دەزانن چۆن ئەولەویەتەکان دابنێن.  چی ڕوودەدات ئەگەر هەڕەشەیەکی دەرەکی بێتە پێشەوە، پێشبینیکردنی ئەوە قورسە،  بەڵام لە ئێستادا ئەولەویەتی یەکەم ئەوەیە کە ئیسرائیل وەک دەوڵەتێکی دیموکراسی بمێنێتەوە و شەڕی ئەم حکومەتە بکات”.

ئیسرائیل نزیکەی 465 هەزار ئیحتیاتی هەیە کە ئەم هێزە بە هیزی خەڵك ناوزەدکراوە لە سەردەمی دروستبوونی دەوڵەتی ئیسرائیلەوە لە لایەن دەیڤد بێن گیورونەوە دروست کراوە.  ئیحتیاتەکان ساڵانە هەتا لە سەردەمی ” ئاشتیشدا” لانی کەم دوو مانگ بانگ دەکرێنەوە بۆ خزمەتکردن لە سووپادا.  فەلەستینییەکان لەم ” خزمەتە” بەخشراون .

لەم مانگەدا زیاتر لە 10 هەزار ئیحتیات  نامەیەکی گشتییان واژۆ کرد و دەڵێن داوای ئازادکردنیان لە خزمەت دەکەن ئەگەر هاوپەیمانییەکە یەکەم توخمە سەرەکییەکەی یاساکە بخاتە پێشەوە – کە ڕۆژی دووشەممە لە کنێست بە ئەنجامی 64 بۆ سفر  پەسەندکرا دوای هەموو ئەندامێکی حکومەت دەنگی پێدا و ئۆپۆزسیۆن وەک ناڕەزایەتییەک بایکۆتی دەنگدانی کرد.

چەند سەد ئیحتیاتێکی دیکە پێشتر فەرماندەکانیان ئاگادار کردووەتەوە کە چیتر نایانەوێت بانگهێشت بکرێن بۆ خزمەتکردن.

 هاوکاتیش هەندێك لە فڕۆکەوانەکان ڕایانگەیاندووە کە بۆیکۆتی کارەکەیان دەکەن تاکو حکومەت لە بڕیارەکەی پەشیمان دەبێتەوە .

بۆ ماوەی 24 سەعات مانگرتنی کرێکاران و کارمەندانی قیتارەکانی سەرزەوی دەستیپێکرد

29/07/2023

ئەمڕۆ، شەمە، 29/07، بۆ سێیەم جار لە ماوەی 9 ڕۆژدا زیاتر لە 20 هەزار کرێکار و کارمەندی قیتارەکانی سەرزەوەی لە بریتانیا دەستی پێکرد .  مانگرتنەکەیان سەبارەت بە مووچە و هەلومەرجی سەر کار و دەرنەکردنی کرێکارانە کە ئەوە بۆ ماوەی یەك ساڵە بەردەوامە .

سکرتێری نقابەکەیان مایك لئنچ دەڵێت ”  زیاتر لە ساڵێکە ناو بەناو مانمان گرتووە. ڕەنگە ئەم کەمپەینە  بۆ  دوو ساڵ بڕبکات و کێشەکان هەمان شتن .  ئەوان هێرش دەکەنە سەر کارەکانمان،  ئەوان زیادەڕۆیی لە کارەکانیان دەکەن. ئەوان خزمەتگوزارییەکان دادەخەن. ئێمە چوار ساڵە موچەمان بەرز نەبووەتەوە.  ئیدارە  دەیەوێت هەلومەرجەکانی سەر کارمان بگۆڕن و گرێبەستی نوێی دامەزراندن دەربکەن.  لە ئێستادا ڕێککەوتنێک لە چاوەڕوانیدا نییە بەڵام ئێمە ئامادەین بۆ دانوستان لەگەڵ کۆمپانیاکان و لەگەڵ حکومەت – بەڵام ئەوە پەیوەستە بە ئەوانەوە کە بانگهێشتمان بکەنەوە بۆ سەر مێزەکە بۆ ئەوەی بتوانین هەندێک چارەسەر بۆ ناکۆکییەکان بدۆزینەوە.”

گروپی  جەست ستۆپ ئۆیل Just Stop Oilو ناڕەزایی پۆلیس

28/07/2023

گروپی  جەست ستۆپ ئۆیل لە بریتانیا  Just Stop Oil دوای ڕەخنەی پۆلیس لەسەر تێچووی پۆلیسی سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانییان وەڵامەکەیان  ‘ئێمە بە هێمنی نامرین’، .

پۆلیس دەڵێت هەڵمەتێکی 13 هەفتەیی لەلایەن گروپی  جەست ستۆپ ئۆیلەوە زیاتر لە 7.7 ملیۆن پاوەندی تێچووە، لەکاتێکدا ئەفسەرێکی باڵای پۆلیس  چالاکییەکانی ئەم گروپەی بە تاوان زیاتر لە ناڕەزایەتی دەربڕیوە.

. بەڵام گروپی چالاکیی کەشوهەوای دژە سووتەمەنی بەردینی بەرپەرچی داوەتەوە وتیان ”  لێدوانەکانی پۆلیس  ئاماژەیەکی ڕوونن کە ئێستا ناڕەزایەتی شەرعی وەک تاوانێک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت”

ئەم گروپە لە ماوەی ئەم 13 هەفتەیەدا 515 ناڕەزایەتییان ئەنجام داوە و لە  کەناڵی LBC بڵاویکردەوە، لەنێویاندا 13 هەفتە ڕێپێوانی بەردەوامی خاو لە زۆرێک لە ڕێگا سەرەکییەکانی لەندەن، هەروەها وەرزشی گەورەی باڵایان لەگەڵ ڕووداوە کولتوورییەکاندا پەكخستووە.

تا ئێستا زیاتر لە 270 کەس  لەم گروپە دەستگیرکراون و هێشتا ش هیچ  نیشانەیەکی خاوبوونەوە نیشان نادات، لەگەڵ کارە بەرزەکانی ئەم دواییە کە چالاکوانەکانی تێدا بەشداربوون کۆڵیان نەداوە.

هەر لەو ڕاگەیاندنەدا پۆلیس دەڵیت ” هەموو ڕؤژێك ئێمە زیاتر لە 150 ئەفسەرمان هەیە کە بە شێوەیەکی ئاسایی پۆلیسی کۆمۆنێتییە ناوخۆییەکان لە لەندەن ناوچەکانی دەوروبەریدا دەکەن”.  پۆلیس ئاماژەشی بەوە کردوە و دەڵێت ” یەکێک لەو تەحەددایانەی لەگەڵ گروپی جەست ستۆپ ئۆیلدا هەمانە ئەوەیە کە پێمان ناڵێن لە کوێ ناڕەزایەتی دەردەبڕن، پێمان ناڵێن کەی ئەم کارە ئەنجام دەدەن، بەشداری ناکەن لەگەڵماندا………. کردەوەکانی  ئەم گروپە بەڕاستی ناوازەن لەڕووی ناڕەزایەتییەوە”  هاوکایش ڕاگەیاندنەکەی پۆلیس ڕەخنە دەگرێت لە گروپەکە و چالاکییەکانیان و دەڵێت  “لە هەر کۆمەڵگایەکی دیموکراسیدا، مافی ناڕەزایەتی دەربڕین بەڕاستی و بە قورسی پارێزراوە… بەڵام ئەمە ناڕەزایەتی نییە، ئەمە تاوانە و جیاوازی هەیە.”

 لەوەڵامی پۆلیسیشدا لیدوانی گروپ دەڵێت ” ‘ئێمە بە هێمنی نامرین'”

لە کاتێکدا ژمارەی  هەژاریی وزە لە سەردایە ، کەچی کۆمپانیاکانی وزە قازانجی خەیالییان کردووە

27/07/2023

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەمڕۆ دەرکەوت کە کۆمپانیای گازی بریتانی لە 6 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 969 ملیۆن پاوەندی قازانج کردووە ئەمە لە کاتێکدا کە گلەیی ئەوەی دەکرد بە دانانی سنورێك بۆ دانی پارەی غاز ئەوان زەرەردەکەن .

ئەم قازانجە بە ڕێژەی لە سەدا 300 لەچاو هەمان کاتی ساڵی پاردا ، 2022 ، سەر کەوتوە .  قازانجی ئەم کۆمپانیایە پارەکە لە  هەمان 6 مانگدا تەنها 98 ملیۆن پاوەند بووە .

هاوکاتیش کۆمپانیای PDF کە خاوەنەکەی دەوڵەتی فەرەنسایە  بۆ هەمان 6 مانگ 2.3 ملیار یورۆ واتە 2 ملیار پاوەندی قازانج کردووە هەر لە بریتانیادا .

کۆمپانیای سکۆتش پاوەر کە خاوەنەکەی Spain’s Iberdrola  بۆ هەمان 6 مانگ 576 ملیۆن پاوەندی قازانج کردوە کە ساڵی پار، 2022 ، بۆ هەمان 6 مانگە 68 ملیۆن پاوەندی زەرەر کردووە.

ئەمڕۆ بەشێکی دیکەی  نێرس و  کارمەندانی بەشی تەندروستی ئینگلتەرە دەستیان بە مانگرتن کرد

25/07/2023

ئەمڕۆ ، 3شەمە ، 25/07 ، نێرسەکان و کارمەندانی ئەو بەشەی کە کار لە ئێم ئار ئای و ستی سکان و ئەوانەی کە تیشك بەکاردەهێنن بۆ چارەسەری شێرپەنجە و گرتنی ئەشیعەکان لە کاتژمێری 8 سەر لەببەیانییەوە بۆ ماوەی 48 سەعات هەتا سەعت 8ی سەرلەبەیانی ڕؤژی 5 شەمە لە ئینگلتەرە لە  مانگرتندا دەبن .

مانگرتنیان سەبارەت بە زیادکردنی موچەیەیانە کە لە ئیستادا حکومەت تەنها لە سەدا 5ی بۆ زیادکردون کە ئەم بڕەش هەر زۆر کەمە .   هەروەها داوی دانانی نێرس و کارگەری زیاتر لەو بەشانەدا دەکەن  کە لە ئێستادا زیاتر لە 100 هەزار جێی کار کە پڕ نەکراوەتەوە بە دکتۆر و نێرس و کارمەند و ستافەکانی دیکە هەیە ئەمە لە کاتێکدا کە لیستی بینینی دکتۆرە پسپۆڕەکان و مەوعیدی خەستەخانە بۆ نەخۆشییەکان 7 ملیۆن و 200 هەزارە .

پرۆتێستەکانی ئیسرائیل بەهێزتر و فراوانتر دەبێتەوە

25/07/2023

لەو کاتەوەی کە بێنجمین نەتەنیاهو هاتۆتەوە سەر حوكم لە ئیسرائل یەکێك لە بڕیارەکانی سەندەنەوەی مافی دەنگدان بوو لە پەڕلەمان و دانی ئەو مافە بە دادگە و دەستەو دا ی ەرەکەی.  هەر لەو کاتەوە هەموو شەمەیەك خۆپیشاندان و پرۆتێست دەکرێت و بەردەوام بوووە.  نێتەنیاهوو  لەبەر ئەوەی پێشتر بە گەندەڵ و بە وەرگریئ بەرتیل لەگەڵ ژنەکەیدا ناسرابوو و دەبوایە بیاندایە بە دادگە بۆیە کە هاتەوە سەر حوکم ویستی بڕیارەکان بخاتە دەستی دادگە نەك پەرلەمان کە لەو کەسانە پێکدێن کە سەر بەخۆین .

دوێنێ دوای ئەوەی کە کەیسەکە برایە پەڕلەمان ، پەڕلەمانیش دەنگی دا بە بڕیارەکەی نەتەنیاهو.  لەبەر ئەوە  لە دوو شەو و ڕۆژی  ڕابوردوودا خۆپیشاندان و پرۆتێستەکان فراوانتر بوو تاکو گەیشە ئەوە کە بەشێك لەوان کە دکتۆرەکانن بڕیارری مانگرتن بدەن بۆ هەڵوەشاندنەوە ی بڕیارەکە کە بەتەمان بگەیەننە دادەگەی باڵای ئیسرائیلی.

جەمعیەی دکتۆرەکانی ئیسرائیل کە نوێنەرایەتی لە سەدا 95ی دکتۆرەکان دەکات بڕیاریان دا ئەمڕۆ 3 شەمە مانبگرن دژی ئەوەی کە لەمەولا پەڕلەمانێك کە لەلایەن ئیسرائیلییەکانەوە هەڵبژێرراون بڕیرەکانیان هەڵبوەشێنرێتەوە هەواڵەی دادگە بکرێت کە لە لایەن خەڵکەوە هەڵنەبژێرراون .

دوێنێ هەموو ڕۆژەکە و شەوەکەی خەڵکانێکی ئێکجار زۆر لە سەر شەقامەکان بوون بە دروشمی هەمە چەشنەوە کە لەوانە: ” هەرگیز کۆڵنادین ” …” خزمەتی دیکتاتۆر ناکەین ” …. ” یادیمۆکراسیی یا یاخییبوون ”  ئیسرائیل بپارێزن لە نەتەنیاهوو” و گەلێکی دیکە .   

کۆکاکۆلا و ماکدۆناڵد و پێپسی بە گەورەترین پیسکەرانی  بەریتانیا دەستنیشان کران

22/07/2023

بەپێی وردبینییەکی ساڵانەی کۆمپانیاکانی کۆکاکۆلا و ماکدۆناڵد و پێپسی وەک گەورەترین پیسکەر لە بەریتانیا دەستنیشانکراون.  گروپی کەمپەینی  Surfers دژ بە پیسی ئاوەڕۆ زیاتر لە 30,700 مادەی پیسکەری تاکەکەسی پشکنیوە کە لەلایەن 4,000 زانای هاوڵاتیەوە لە تەنیشت کەناراوەکان، ڕێڕەوی کەناڵەکان، و شەقامەکانی شاردا لە ماوەی 12 مانگدا تا 5ی حوزەیرانی20222 کۆکراونەتەوە.

لە وردبینیەکەدا دەرکەوتووە کە 12 کۆمپانیا بەرپرسیارن لە زیاتر لە دوو لەسەر سێ (70%)ی پیسبوونی مارکەی ئەو بوتڵ و کوپ و پلاستیك و ئەوانەی دیکە کە لە خواردن و خواردنەوەی سەفەرییدا بەکاردەهێنرێت کە لە ماوەی ساڵەکەدا کەڵەکە بوون.  کۆکاکۆلا بۆ چوارەم ساڵ لەسەریەک دەرکەوت کە گەورەترین پیسکەری بەریتانیایە، و بەرپرسیارە لە نزیکەی یەک لەسەر پێنجی (17%)ی پیسبوونی پلاستیکی مارکە. ئەمە سەرەڕای ئەوەی کۆمپانیاکە دەستپێشخەرییەکانی بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی پلاستیک دەستپێکردبوو.

ماکدۆناڵد پلەی دووەمی بەدەستهێنا و 11%ی ئەو شتە پیسکەرانەی کە دەستنیشانکراون پێکدەهێنێت، پێش کۆمپانیای پێپسی کەوت کە پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.  لە نێوانیاندا سێ کۆمپانیاکە بەرپرسیار بوون لە 37%ی هەموو پیسبوونەکە، کە دوو خاڵ لەسەدا دابەزیوە لە چاو وردبینی ساڵی ڕابردوو. پیسکەرەکانی دیکەی سەرەکی بریتین لە تێسکۆ، هاریبۆ، نێستلە، هاینێکن، مارس، کارلسبێرگ و ڕێدبول.

ئیزی ڕۆس، بەڕێوەبەری کەمپەین لە کۆمپانیای Surfers Against Sewage، وتی ئەنجامەکان “شۆککەر بوون، بەڵام بەداخەوە سەرسوڕهێنەر نین“. ئەو وتی: ساڵ لە دوای ساڵ هەمان تاوانباران دەبینین کە بەرپرسیارن لە بڕێکی قێزەون لە پیسبوونی بە پلاستیک لە کەناراوەکانمان، و لە شار و لادێکانمان. دەبێت لێپرسینەوە لە پیسبوونیان بکرێت”.

جێگای سەرسوورمان نییە کە کۆمپانیا و سەراپای بزنس  نەك هەر ژینگەیان وێران کردووە بەڵکو دونیایان وێران کردووە و ژیانیان نەهێڵاوەتەوە ،  نەك هەر بەشێكی گەورەشن لە دەوڵەت و ستیستەمەکە بەڵکو خۆیان دەوڵەت و سیاسەتمەدار و لە لوتکەی هەرەمی سیستەمەکەدا وەستاون و لە پێناوی قازانج و کەڵەکەکردنی زیاتری سەرمایە لە هیچ شتێك سڵ ناکەنەوە تەنانەت لە ملشکاندنی خۆشیان .

مانی بزنس بە هەموو جۆرتە کۆمپانیا گەورە و بچوکەکانییەوە بەستراوە بە مانی دەوڵەتەوە و پێچەوانەکەشی هەر ڕاستە .

خۆپیشاندانەکانی خەڵکی کینیا بەردەوامە

21/07/2023

دوێنێ 5شەمە ،ژمارەی کوژراوان گەیشتە شەش خۆپیشاندەر.  لە مانگی مارتی ئەمساڵەوە کە خۆپیشاندان و ناڕەزایی دژ بە گرانی تێچوی ژیانی خەڵکی و تێکدانی خانووە کۆنەکان و دروستکردنی شەقام و خانوی باش بۆ دەوڵەمەندان زیاتر لە 30 کەس کوژراون .  هەروەها ژمارەی برینداران و گیراوانیش زۆر زیاتر سەرکەوتووە لەوەی کە دوێنی ڕاگەیاندرا.

هاوکاتیش سەرۆکی پارتی موعاریز کە خۆی وەکو یەكێك لە خۆپیشاندەرەکان وتی لە شوێنی زۆر سەلامەتدایە ، داوا دەکات کە ئەمڕۆ، هەینی،  ملیۆنێك کەس بچنە سەر سەقامەکان .

جێی سەرسوڕمان نییە کە لەوێش وەکو هەموو شوێنێکی دیکە حیزبە موعاریزەکان  دەیانەوێت سەرمایەی گەورە لەسەر هێز و خۆێنی خەڵكانی ڕاپەڕیو دروست بکەن ، کاتێکیش کە خۆیان دەچنە سەر کورسی دەسەڵات، ئەوانیش باشتر نابن لە حیزبە حوکمڕانەکانی پێش خۆیان .  

خۆپیشاندانەکان لە کینیا بەردەوامە

20/07/2023

بەرزبوونەوەی تێچونی ژیان لە کینیا و بەرزکردنەوەی باج-یش (تەکس)  لە لایەن حکومەتەوە بوونە هۆی هاتنە سەر شەقامی خەڵکانێکی زۆر لە نایرۆبی پایتەختی کینیا و چەند شارێکی دیکە. بیانوی حکومەت بۆ بەرزکردنەوەی تەکس ئەوەیە گوایە قەرزی کینیا زۆر بەرزە و هەروەها خەڵکی پیویستی بە هاوکارییە ، بۆیە دەبێت تەکسی بەرزکردۆتەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆتێك دوێنێ ، ڕۆژی 4شەمە 2 کەس لە خۆپیشاندەران  بە دەستی پۆلیس کوژراون و زیاتریش لە 14 بریندار گەیەنداراونەتە خەستەخانەکان .  هاوکاتیش زیاد لە 300 کەس لە لایەن پۆلیسەوە دەسگیر کراون .

مانگرتنی دکتۆرە پسپۆڕەکان لە ئینگلتەرەدا

20/07/2023

دوای کۆتاییهاتنی 5 ڕۆژ مانگرتنی دکتۆرەکانی کە خزمەتیان لە 8 ساڵ کەمترەو بەششێکیان هێشتا لەژێر چاودێری دکتۆرە خاوەن ئەزموونەکان و تایبەتمەندەکاندا کاردەکەن ، لە ئەمڕۆوە 5شەمە ، 20/07 ،  دکتۆرە خاوەن ئەزموون و شارەزاکان کە تایبەتندییان هەیە لە جۆرەی نەخۆشییەکاندا  بۆ ماوەی 48 سەعات ماندەگرن .

هاوکاتیش دکتۆرەکانی ددان کە سەر بە بەشی چارەسەر و تەندروستی بریتانیان لەگەڵ ئەم دکتۆرانەی دیکەدا مان دەگرن تا سەعات 7ی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەم، 22/07. مانگرتنی ئەم دکتۆرانەش بۆ زیادکردنی موچەیە

لە ئێستادا حکومەت بڕیاری داوە کە موچەکەیان بە ڕێژەی لە سەدا 6 بەرزبکاتەوە بەڵام ئەمان ڕازی نیین و زۆر بە کەمی دەزانن کە لە کاتێکدا موچەی فیعلییان لە ساڵی 2008 وە تاکو ئێستا بە ڕێژەی لە سەدا 35 دابەزیوە بەهۆی گرانبوون تێچووی ژیان وبەرزبوونەوەی ڕێژەی سوو .  ئەمان هەڕەشەی ئەوە دەکەن گەر حکومەت ئامادە نەبێت بۆ وتووێژ و بەدەستهێنانی داواکەیان ئەوە لە مانگی داهاتووشدا ، مانگی ئاب، بۆ 48 سەعاتی دیکە ماندەگرنەوە.

هەر ئاواش کرێکارانی نقابەی قیتارەکانی سەر زەوی کە شارەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە  و سەر بە 14 کۆمپانیان ئەوانیش 24 سەعات لە مانگرتندا دەبن .  ئەمان ئەمە یازدەهەمین جاریانە ئەمساڵ کە ماندەگرن  بۆ زیادکردنی موچەکەیان و مەرجی کارکردن و دەرنەکردنی کرێکاران .  ئەمە جگە لەوەی کە لەم ماوەیشدا حەکومەت بڕیاری دا کە زۆربەی زۆری محەتەکانی قیتارەکانی ژێرزەوی و هەندێك لەوانەی سەر زەوی لەسەرجەمی 1007 محەتە  دابخات.

نقابە بەمە زۆر ناڕازی بوو چونکە بوونی کرێکاران و کارمەندان لە محەتەکاندا زەروورن هەم بۆ سەلامەتی بەکارهێنەران و هەم بۆ هاوکاری پیر و پەکكەوتە و ئەوانەی کە زمانی ئینگلیزی نازانن یاخود ئەو ژن و پیاوانەی کە بە عەرەبانەی منداڵەکانیانەوە قیتار بەکاردەهێنن و پێویستیان بە یارمەتییە.  ئەمەش خالێکی دیکەی ناکۆکی نێوانی نقابە و ئیدارەی قیتارەکان و حکومەتە .

سکرتێری نقابەکە دەڵێت کە لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە لە لایەن حکومەت و ئیدارەی قیتارەکانەو هیچ پەیوەندییەکیان سەبارەت بە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان پیوە نەکراوە.  بڕیاررە لەم مانگەدا دوو جاری دیکە واتە لە ڕۆژی 22ی مانگ و 29ی مانگ دووبارە مانگبگرنەوە .  زیاتر لە 20 هەزار کرێکار و کارمەند بەشدان لە مانگرتنەکەدا.