All posts by azadebram

جەنگە بێ دەنگییەکان

زاهیر باهیر

14/06/2024

ئەوەی کە زیاتر لەسەری دەوترێت و دەنوسرێت و زیاتر پەرۆشیمان بۆی دەجوڵێت جەنگە تەقەدار و دەنگدارەکانە، کوشتارە مەیدانییەکانە .

 ئێمە هەر لە تەقەی جەنگە دەنگدارەکان دەسڵەمینەوە ، زۆر زیاتر بۆ سەراپای کارەساتەکانی، خۆمان ڕێکدەخەین و خۆپیشاندان دەکەین و ناڕەزایی دەردەبڕین .  بەڵام بۆ جەنگە بێ دەنگییەکان، ” صامتەکان”  زۆر وەخت  قڕو قپی لێدەکەین ، ڕەنگە تا رادەیەکیش ئەوەی خواردنەوە کحولیەکان ناخواتەوە نیشانەی پرسیاری جیا جیای لەسەر دادەنرێت ، زۆر جاریش گاڵەتی پیدەکرێت و هەراسان دەکرێت . 

ئێمە فێرین و بە شانازییەوە خووە خراپەکان وەسف دەکەین ، ” ئازایەتی و بە غیرەتیی” ستایش دەکەین ، کولتوری خراپ بە باو دەکەین .  بە ملیۆن کتێب لە سەر ئیسلام و دین و مێژوی ئیسلام نوسراوە ، بە هەمان شێوە ملیۆنێکی دیکە ڕەنگە زیاتریش لەسەر شۆڕش و خۆشگوزەرانی و ئایندەی شایستە بۆ کۆمەڵگە نوسرابێت ، ملیۆنەها خەتیب و قسەکەر هەر یەکەیان لە هەر بەرەیەکیانەوە لە دید و تێڕوانینی خۆیانەوە ملیۆنان خوتبەی داوە ، کۆڕ و سمینیاری گێڕاوە ، تەنانەت بە ملیۆنەهای تر لەسە ئەو دید و بۆچونە جیاوازانەش کوژراوە .  بە بەراورد بەوانە کەمتر لە سەر تەندروستی نوسراوە و دەنوسرێت، یاخود قسەی لەسەر کراوە.

بە گوێرەی تازەترین ڕاپۆرت  بە کێشانی جگەرە و خواردنەوە کحولییەکان و خواردنی ئامادەکراوی پرۆسەکراو و سووتەمەنی بەردینیی ساڵانە  2.7 ملێون کەس لە ئەوروپادا دەمرێت ئەمە جگە لە کەمئەندام کردنیان ، جگە لە کردنیان بە خاوەن پێداویستی تایبەتی .

ببینە، دیقەتێکی ئەو ژمارەیە بدە بزانە ئێمە لە چ جەنگێکدا دەژین ، جەنگی بێ دەنگیی ” صامت” ، جەنگێك کە ڕۆژانە یەخەی پێگرتوین و بە ئاسانیش دێتە ناو ماڵی هەموومانەوە وبوەتە کولتوری کۆمەڵی ” مۆدێرن- مەدەنیی” .

Foods enhancing the risk of cancer. Junk food

هەموو بانگەشەی هەڵبژاردنێکی نوێ، جەنگێکی نوێیە دژ بە هەرە زۆرینەی خەڵك

زاهیر باهیر

13/06/2024

سەراپای وڵاتانی جیهان ئەزموونی شکستخواردوی پرۆسەی هەڵبژاردن و باشکردنی ڕەگوڕیشەی ژیانی کۆمەڵگەکەیان دیتووە . ئەم ئەزموونە لە هەندێك لە وڵاتانی وەکو ئەمەریکا و بریتانیا دا زیاتر لە دەیەها جار هاتووە و ڕۆیشتوە و چشتێکی وایشی بۆ کرێکاران  و هەژارانی وڵاتەکەیان بەدی نەهێناوە، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا هاووڵاتیان لەم پرۆسەیەدا  سەرگەرمن و بەشداری دەکەن .

ئەرجەنتین یەكێکە لەو وڵاتانەی کە 6 مانگ لەمەوبەر هەڵبژاردنی گشتی کرد ، ئەمە لە کاتێکدا کە بەرزبوونەوەی هەڵاوسانی پارە گەیشتە لە سەدا 300 ، توشی قەیرانی قوڵی ئابووری هاتبوو ، قەرزی نەتەوەیی زۆر سەرکەوتبوو ، نشونمای ئابووری دابەزی بوو .  سەرۆکی نوێ، Javier Miliei ،  بەڵێنی ئەوەی دا کە ڕیفۆرمی بنەڕەتی بکات و ئەوەی کە شیرازەی تێكچو بوو ئەم و حیزبەکەی چارەسەری بکەن.

  بێ گومان ڕیفۆرم بۆ حیزبێکی وەکو ئەوێ کە بە حیزبی ڕاستڕە و دانراوە،  یانی هێڕشی گەورە بۆسەر کرێکاران و هەژاران و هەروەها ژینگەش بە بڕین و کەمکردنەوەی بیمەکان و  دەرکردنی کرێکاران و کەمکردنەوەی ئازادییەکان و پشتگیریکردنی کۆمپانیا زەبەلاحەکان و خاوەنکارەکان و فرۆشتنی کەرتە دەوڵەتییەکان و هەڕاجکردنیان و  وێرانکردنی ژینگە.

سەرۆکی نوێ تا ئەم ڕۆژانە نەیتوانیوە کە ئەو ڕیفۆرمانە لە پەڕلەماندا تێپەڕێنێت تاکو ببنە یاسا.  دوێنی ، چوارشەمە ، لە کۆبوونەوەیئ پەڕلەماندا کە 11 کاتژمێری خایاند  بە بڕی دەنگی 37 و بە 36  واتە بە بردنەوەی بە تاکە دەنگێك توانرا ڕیفۆرمەکان ببنە یاسا و کاری پێبکرێت .  بەڵام خەڵکی ئەرجەنتینی بەمە رازی نین بۆیە بە هەزاران کەس هاتنە سەر شەقامەکان و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەوە دەکەن و دەڵێن ” وڵات بۆ فرۆشتن نییە ” .  بێگومان دەوڵەت بە هۆی دەزگە سەرکوتکەرەکانییەوە، کە دەزگەی پۆلیس یەکێکە لێیان کەوتە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران و زیاتر لە دەیەها کەس بریندار بوون بە هۆی لێدان و بەکارهێنانی گولەی پلاستیکی و فشاری بەهێزی ئاوڕشتن و بەکارهێنای غازی فرمێسكڕێژەوە.

پێشبنیکردنی ئەوەی کە ئایا دەوڵەت دەتوانێت ڕیفۆرمەکانی بکات یاخود هەڵدەوەشێتەوە ، لە ئێستادا ئەستەمە .  بەڵام ئەوەی کە ئاشکرا و زانراوە  هەموو هەڵبژاردنێکی نوێ هەتا بە هەندێك دروشمی بریقەداریشەوە بە پەیمان دان بە خەڵکی، دواتر کە دێتە سەر حوکم لە هێڕشی گەورەدا دەبێت بۆ سەر خەڵك و جەنگێکی بێ دەنگ و نەبڕاوە دەبێت .  لەگەڵ ئەوەشدا خەڵکی بیەوێت و نەیەوێت بە ناچاری دەبێت ڕێگای بەرگری لە خۆی و ڕوبەڕووبوونەوەی دوژمنە چینایەتییەکەی ببێتەوە .

لە هەمووشی گرنگتر ئایا چی تر خەڵکی وانە لە هەڵبژاردن کە چارەسەری کێشەکانیان نییە وەردەگرێت ؟ چی تر باوەڕ و متمانە بە حیزب و سیاسییە بێ مۆراڵەکان دەکات و جڵەوی ژیانی خۆیانی دەداتە دەست ؟  

May be an image of 7 people, fire and text

سیاسی و جەڵەبچی

ڕۆنان

13/06/2024

جەڵەبچی بەو پیاوانە دەوترێت کە سەردانی ئاژەڵدارەکان دەکەن لە گوندەکان و ماڵات و حەیوانەکانیان لێدەکڕن. ئەمان جامبازیشیان پێدەوترێت کە هاوتای ئاوەڵفرمانی فێڵبازە. پێش تاوانی جینۆسایدی ئەنفال ماڵمان لە گوند بوو و ئاژەڵداربووین. جەڵەبچییەکان/جامبازەکان ساڵانە چەند جارێک دەهاتن و ئاژەڵەکانیان لێمان دەکڕی. زۆربەی جار ئاژەڵدارەکانیان دەخەڵەتاند و بە هەرزان گیسک و کاوڕ و ئاژەڵەکانیان لە دەست دەردەهێنان. جا ئەوان فڕوفێڵ و چاو و ڕاویان زۆر بوو، یەک لەوان حەجی کردبوو و دەستی لە بەردە ڕەشەکە دابوو، جا بۆ خەڵەتاندنی خاوەن ئاژەڵەکان لە کاتی سەوداو مامەڵەدا بەردێکی بچکۆلەی دەکردە دەستییەوە و دەستی دەخستە گیرفانییەوە و دەیگوت کوڕە باوکم من حاجیم سا سوێند بەو بەردەی کە دەستم لێداوە لەم جەڵەبە، ڕەنگە خێرنەکەم و تەنها ماندووبوونەکەم پێببڕێت. یارۆی خاوەن ماڵاتیش وایدەزانی سوێند بە بەردەڕەشەکە دەخوات، باوەڕی پێدەکرد و بەم جۆرە دەخەڵەتێندرا. ئێستەش سیاسییەکان و ئەوانەی خۆیان بۆ پارلەمان هەڵدەبژێرن وەک (حاجیی جامباز) خەڵک فریودەدەن و دەیانگەمژێنن، بەڵام ئەمان درۆ و فێڵی زۆر زۆر زیاتریان لەبەردەستە بەراورد بە جەڵەبچییەکان.

قەیرانەکان

زاهیر باهیر

12/06/2024

قەیرانی دارایی ، قەیرانی ئابووریی ، قەیرانی سیستەمەکە . گەرچی قەیرانی دارایی و ئابووریی کارایی لەسەر یەکدی دادەنێن بەڵام مەرج نییە کە کاراییەکی زۆر لەسەر سیستەمەکە دابنێن .  قەیرانی سیستەمەکە هەمە لایەنەیە گەر چی لە یەکێك لەو قەیرانانەوە دەست پێدەکات.  لەگەڵ ئەوەشدا هەر  یەك لەو دوو قەیرانەی دیکە لاوەکین واتە لە پلەی دووهەم دا دێن ، بۆیە مەرج نییە کە سیستەم ڕوبەڕوی یەكێك لەو قەیرانانە بووەوە مانای وابێت خودی  سیستەمەکە لە قەیراندایە دەکریت ئەو قەیرانە بە ئاسانی چارەسەر بکرێت .  نموونەی زیندوو ویرانی دارایی تورکیا و ئێران و هەندێك لە وڵاتانی دیکەیە.

وەکو پێشتر وتومە سیستەمەکە یەکەیەکی یەکگرتوی گەورەیە کە سەراپای ئابووریی و سیاسیی و دارایی و کولتورییی و کۆمەڵایەتیی و فەرهەنگی و ڕۆشبیریی دەگرێتەوە . 

لەچەرخی ڕابوردوودا قەیرانێکی گەورەی ئابووری لە ساڵی 1929 و بۆ 1933 ڕوویدا سەراپای ئەوروپای بە گشتی و بریتانیای بە خەستی گرتەوە ئەم قەیرانە تاکو کۆتایی جەنگی جیهانی دووەم ، 1945 ، شوێنەواری خۆی بەجێهێڵا و کارایی زۆری لەسەر کۆمەڵگە دانا .

قەیرانی دووەم ، قەیرانی دارایی ساڵی 2008 بوو کە وەکو قەیرانەکەی ساڵی 1929- 1933 کارایی گەورەی دانەنا.  هۆکارەکەش ئەوە بوو کە لە قەیرانی یەکەمدا حکومەت لاواز بوو دەستتێوەردانی وەهای نەکرد ، بانقەکانیش ئەوەندە بە گرنگ وەریان نەگرت خەریکی ئەوە بوون کە خۆیان دەیان ویست و ئامانجیان بووە.  هەرچی قەیرانی دارایی ئەم چەرخە ، ساڵی 2008 بوو لەبەر ئەوەی کە دەوڵەت باڵادەست و زۆر بەهێزتر بوو لە پێشتری، حکومەتەکان دەستوەرردانیان کرد .  هاوکارییەکی زۆری ئەو بانق و کۆمپانیا گەورانەیان کرد کە ڕووبەڕوی مایەپوچی و هەرەسهێنان دەبوونەوە .

ئەزموونی قەیرانەکەی ئەم دواییە، ئەوەی پشتراستکردەوە کە سەرمایەداریی بە هەموو کەرت و دامەزراوەکانییەوە دارایی و ئابووریی  کۆمەڵایاتی ناتوانێت لە بوون و مانەوەیدا بەردەوام بێت  گەر دەوڵەت نەبێت و ڕۆڵ و  وەزیفەی دەوڵەت لاوە بخرێت.     

سەبارەت بە هەڵبژاردن

10/06/2024

هەر کە هەڵبژێررام دەبمە نەباتی [ چی تر گۆشت ناخۆم]

راگەیاندنی ئەنارکستانی چیکۆسلۆفاکیا سەبارەت بە ئێستای  جەنگی ئۆکرانیا و ڕوسیا

09/06/2024

ئەگەر سیاسەتمەداران و سامانداران جەنگیان دەوێت، با خۆیان پۆشاکی جەنگ لەبەر بکەن و بچنە پێشەوە!

کۆمەڵەی ئەنارکیستی چیکۆسلۆڤاکیا (CAS) هاودەنگی و شتگیری خۆیان بۆ هەموو ئەوانەی کە نایانەوێت بە زۆر بنێررێن بۆ جەنگی ئۆکرانیا و ڕوسیا  دەربڕیوە.

کۆمەڵەی ئەنارکستانی چیکۆسلۆفاکیا لەم ڕۆژانەدا ڕاگەیاندنێکی گرنگیان بڵاوکردەوە سەبارەت بە هاوکاری ئەوانەی کە دژ بەجەنگن و نایانەوێت لە جەنگی سەرمایەداراند ببنە قوربانی .  هەر وەها دژ بەو دەوڵەتانەن کە بە زۆر دەیانەوێت ئۆکرانییانی هەڵهاتوو لە جەنگ ، بنێرنەوە بۆ ئۆکرانیا بۆ بە بەشداریکردنیان لە جەنگەکەدا.

کورتەی ڕاگەیاندنەکە دەڵێت :

 وا خەمڵێنراوە کە  750 هەزار ئۆکراینی لە دەرەوەی ئۆکرانیا هەن کە ڕەتیدەکەنەوە بەشداری لە جەنگدا بکەن تەنانەت ناوی خۆشیان وەکو هاونیشتمانی یەکێتی ئەوروپا تۆمار بکەن .  هەر لە وڵاتی چیکدا 94 هەزار و 643 پیاوی تەمەن 18 بۆ 65 ساڵ-ی ئۆکرانی  هەن کە مافی پاراستنی کاتییان پیدراوە کە لەوێ بمێننەوە.

 ئێمە وەک ئەنارکیستەکان زۆر باش  تێدەگەین کە ئەم سوپا زەبەلاحەی نکوڵی پیشەی سەربازی دەکەن لەو شەڕەدا کە زلهێزەکان بۆ پێشخستنی بەرژەوەندییە ئیمپریالیستەکانی ڕۆژئاوا (ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا) لە لایەک و ڕۆژهەڵات (ڕووسیا و چین) لە لایەکی تر تاویان بدەن بۆ جەنگ.  نابێت  هیچ کام لە ئێمە بە پێچەوانەی ویستی خۆمان ناچار بکرێت  چەک هەڵبگرین و بە زۆر بکرێینە خواردنی لولەی تۆپەکان .

سیاسەتمەدارانی ئۆکرانیا و حکومەتی ئۆکرانیا قورربانییەکانی تۆپەکانیان کۆتایی دێت،  لەبەر ئەوە وەزیری دەرەوەی وڵات، دیمیترۆ کولێب، حەزی لێ نییە چەند پیاوی شەڕکەر کە دەتوانن شەر بکەن  لە دەرەوەی وڵاتن.  بەڵام ئەوە راستییە کە  ئامادەنەبوون بۆ شەڕکردن  زیاتر و زیاتر لە نێو خەڵکی کرێکار و لە ئۆکرانیادا دەبێتە باو.

 دەوڵەتمەدارانی پۆڵەندا و لیتوانیا پێشتر ئەوەیان ڕاگەیاندووە ئامادەن یارمەتی ئۆکرانیا بدەن لە گەڕانەوەی ئەم کەسانە بۆ ئۆکرانیا. ئەوان ڕایانگەیاند ، لەوانەش کۆماری چیک پشتگیری ئەو کەسانە ناکات کە هەوڵدەدەن خۆیان لە پابەندبوونی یاسایی بدزنەوە و باجی جەنگ نەدەن، کەواتە ئەوانە ئۆکرانییەکانن بێ لە ویستی خۆیان بگەڕێنەوە ئۆکرانیا بۆ بەشداریکردنی جەنگ.

وەزیری ناوخۆ Vít Rakushan دووپاتیکردەوە کە هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکاندا هەیە  گفتوگۆ لەسەر هەموارکردنەوەی ڕێسایەک بە ناوی لێکس ئۆکرانیا وە بکەن. بەڵام  ئەمانە بە گوێرەی یاسای یەکێتی ئەوروپا ئەم ئۆکرانیانەی ئەوێ تاوانێکیان لەو وڵاتانەدی کە کاتیی لێی دەژین ئەنجام نەداوە لەبەر ئەوە ئەگەری ناردنەوەیان یا گەڕانەوەیان بۆ ئۆکرانیا ئاسان نییە بە وتەی  نەمساوییەکان ” گەر ئەمانە پێش ناردنەوەیان کە لە یەکێتی ئەوروپادان و تاوانێکیان لەوێ ئەنجام نەداوە، ئەگەری… گەڕانەوەیان لاوازە . لەم ساتەدا، گەڕاندنەوەیان بۆ  وڵات بەهۆی پێشێلکردنی خزمەتکردنی سەربازییەوە  کە  لە وڵاتێکی تردان ،  بریتییە لە سادەیی بینینی کەیسەکە و  ناتوانرێت.”

ئێمە وەک ئەنارکیستەکان ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە کردەوەکانی چیک و جیهان ئەو سیاسەتمەدارانەی کە هەوڵی درێژکردنەوەی شەڕ دەدەن لەبری ئەوەی هەوڵی کۆتاییهێنانی بدەن مردنی هەزارانی دیکە لە شەڕێکی جیۆپۆلەتیکی بێمانایە و ئەوان فەرامۆشی دەکەن لەبری دانوستان بۆ ئاگربەستی و ئاشتی!

ئێمە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەو کارانەی حکومەتی ئۆکرانیا کە هەرگیز گرنگی بە کرێکاران نەداوە و ئێستاش بە پێچەوانەی ویستی خۆیان دەیاننێرن  بۆ کوشتارگەی هێڵی پێشەوە.

با پشتگیری هەموو وازهێنەران (ڕووسی و ئۆکراینی) و ئەوانەی جەنگ و بەشداری لە جەنگدا  ڕەتدەکەنەوە بکەین .  

با ڕێز لە ویژدانی هەرکەسێک بگرین کە نایانەوێت بە خۆیان چەک هەڵبگرن و شەڕ بکەن و دەیانەوێت ژیانی خۆیان و خێزانیان  ڕزگار بکەن.

 ژیانی ئێمە زیاتر و گرنگترە لە بەرژەوەندی دەوڵەتەکان، لە نیشتمان لە زێدی خۆمان .

ئەگەر سیاسەتمەداران و دەوڵەمەندەکان دەیانەوێت بچنە شەڕەوە، با خۆیان پۆشاکی جەنگ لەبەر بکەن و بچنە پێشەوە!

نە پارە و نە مرۆڤ  بۆ عەسکەرتاری و شەڕ!

ئیکۆلۆجییەکان و گروپەکانی ژنیگە ڕیگری لە تەواوبوونی پرۆژەی دروستکردنی مۆتۆڕوەیەك ، هایوەیەك، A69 دەکەن.

09/06/2024

پڕۆژەکە لە سەرەتای ساڵی 2023 وە دەستیپێکردووە و پشتیوانی زۆربەی بەرپرسە هەڵبژێردراوەکانی ناوخۆی هەیە و بڕیارە لە کۆتایی ساڵی 2025 درێژکردنەوەی پڕۆژەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

کردنی پرۆژەیەکی ئاوا گەورە زیانێکی زۆر بە کۆمۆنێتیەکە دەگەیەنێت . کە زاناکان دەڵێن دەبێتە هۆی لەناوبردنی زەوییە بەراوییەکان و  زەوییە کشتوکاڵییەکانی کێڵگەوانەکان  و دار و سەرچاوەکانی ئاوی ژێر زەوی. لەبەر ئەمە هەموو جۆرەکانی گروپی ژینگە دژ بەم پرۆژەیە هەر لە سەرەتاوە وەوستاونەتەوە. 

لەچالاکی ئەم ڕۆژانەیەندا زیاتر لە 7000 کەس لەسەر پرۆژەکە بوون پۆلیسیش

بە گازی فرمێسکڕێژ بەرەنگاریان بووەوە 5 لە چالاوانەکان بریندار و زەرەرمەند بوون.  ئەم مۆتۆروەیە لە  شوێنی ڕێگای A-69 لە نزیک شاری پویلۆرێنس لە باشووری فەرەنسایە.

لەم بارەیەوە یەکێک لە چالاکوانانی گروپی هەڵمەتی کەشوهەوا یاخیبوونی لەناوچوون وتی: “ئێمە ئەرکمان لەسەر شانە دەستوەردان بکەین”. ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئەو کاتەی ئێمە لەوێین، ڕێگای ئۆتۆمبێلەکە ناڕواتە پێشەوە. هەر لەبەر ئەوە بە هەزاران خۆپیشاندەر قەدەغەکردنی گردبوونەوەکەیان پشتگوێ خست بۆ ئەوەی بەشداری خۆپیشاندانەکە بکەن.

بازرگانی و مامەڵەی ئازاد

زاهیر باهیر

08/05/2024

ئەوەی کە بە ئێمە وتراوە و ئاشکرا کراوە ئەوەیە کە بنەمای ئابووری لیبراڵ و نیولیبراڵ بازرگانی ئازادی لە جیهاندا دەوێت،  هەروەها دەشخوازێت کە دەستی دەوڵەتەکان گەر لەبندا نەبڕێت لە دەستوەردان لەو مامەڵەیدا ، ئەوە دەبێت کورت ببێتەوە .

بەڵام گەر بە ورردی و لە نزیکەوە تەماشای بکەیت هەر وەکو هیچ شتێكی دیکە لە کۆمەڵی سەرمایەداریدا و لە سای ئابوری لیبراڵدا ئازاد نییە ، هەر ئاواش مامەڵە و بازرگانی ئازادیش وجودی نییە .  بگرە خودی مامەڵە و بازرگانی ئابوریانە بێ هەل و مەج نییە و نابێت .  ئەوەی کە ئەمڕۆ ناکرێت کاتێکی دیکە دەکرێت چونکە هەلەکەی لە ئەمڕۆدا بۆ نەرەخساوە ، دوای ئەوەش بێ بوونی چەند مەرجێك مامەڵەیەك ناکرێت و ڕوونادات ، تەنانەت ئەو مەرجانەش دەبێت ببێتە دۆکۆمێنتێکی فەرمی و لەو چوارچیوەیشدا دەبێت ئەنجام بدرێت .

ئەوەی کە لە لایەن ئەمەریکا و سەراپای دەوڵەتانەوە بە گوێماندا دەدرێت کە گوایە دبێت بازرگانی و مامەڵەی ئابووریانە ئازاد بێت و ئازاد بکرێت لە درۆیەکی گەوەر و فێڵێکی زۆر ئاشکرا لە خەڵکی نییە و نەبووە.

هەموو ئەو پەیمانەنانەی نێوانی بانقی نێو دەوڵەتی و صندوقی نەختینەی  نێودەوڵەتی لەگەڵ وڵاتاندا ، هەروەها پەیمانەکانی کە لە چەرخی ڕابووردوودا مۆر کراوە بۆ نمونە پەیمانی نەفتا  لە نێوانی ئەمەریکا و کەنەدا و مەکسیکۆدا، دروستبوونی  ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی و تەنانەت پەیمانی نێوانی ولاتان لە گەڵ یەکێتی ئەوروپا چ وەکو ئەندام و چ لە دەروەی بن وەکو بریتانیا و ئەمەریکا و کەنەدا و ئوسترالیا و هیندستان و  وڵاتانی سکەندناڤیا و ئەوانی دیکە هەر هەمووی بە یەك کۆمەڵە پەیمان و مەرج و شەرتەوە بەیەکەوە شەتەك دراون .

هەر دوور مەڕۆ هەموو ئەو مامەڵە و بازرگانییەی نێوانی ئەمەریکا و وڵاتی چین چەندەها مەرجی قورس لەسەر یەکدییان داناوە و دادەنێن.

نمونەی نوێ دوو هەفتە لەمەوبەر  جۆ بایدن باجی بەسەر کۆمەڵێک کاڵای دروستکراوی چینیدا سەپاند.  ئێستا ئەو ئۆتۆمبێلە کارەباییانەی لە چین بەرهەم دەهێنرێن، باجی هاوردەکردنیان بە ڕێژەی 100% و چیپ و خانەی خۆرەکان[ واتە ماتریاڵی دروستکردنی وزە لە هەتاو]  50% و پاتری لیتیۆم ئایۆن 25% لێدەدرێت، بە مانایەکی دیکە گومرگیان بەسەردا دەسەپێنرێت .   

ئەمانە و باجەکانی دیکە لەسەر کاڵاکان بە بەهای ساڵانە 18 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.  بەڵام  وەکو ئابووریناسەکان دەیڵێن  ئەوەی گرنگە پرسیاری   ‘چی ‘ یان ‘ بۆچی ‘  نییە، بەڵکو کێیە. کاتێک لە ساڵی 2019 دۆناڵد ترەمپ باجی لە سەر  300 ملیار دۆلاری لە کاڵای چینی دانا . ڕکابەرەکەی لە دیموکراتەکان لە تویتێکدا نووسیویەتی: “ترامپ بنەماکان ، هیچ حاڵی نابێت .  پێی وایە باجەکانی لەلایەن وڵاتی چینەوە دەدرێت. هەر خوێندکارێکی قۆناغی یەکەمی ئابووریی  دەتوانێت پێت بڵێت کە گەلی ئەمریکا باجەکانی دەدات”.

لەمەدا  بایدن سوێندی خوارد کە هەڵیانبوەشێنێتەوە. کەچی دوای پێنج ساڵ، نەک ئەو باجانە هەر لە شوێنی خۆیان ماونەتەوە ، بەڵکو زیاتریش کەڵەکە دەبیت وەکو لەسەروە ئاماژەم پێدا.

بەڵام ئەوە 40 ساڵی رەبەق دەبینین کە بازرگانی ئازاد و دارایی ئازاد نەك هەر وەکو تێگەیشتن و پێکهاتنیێك لە نیوانی دیموکراتەکان و کۆمارییەکان ، گرفتە و وجودی نییە  بەڵکو لە نێوانی وڵاتانیشدا ئەوە ڕووی نەدا.

نزیکەی نیوەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە ڕووماڵی قەیرانی کەشوهەوا دەکەن لە ئاستی جیهانیدا بە هۆی پیشەکەیانەوە هەڕەشەیان لێکراوە

06/06/2024

سیستەمی سەرمایەداری و پایە سەرەکییەکەی کە دەوڵەتە نە دۆستی بەشەرییەتە و نە دۆستی ژینگەش .  دەوڵەت کە نوێنەرایەتی دەستڕۆیشتوان لە هەموو جۆرەکانیان و بزنس و بزنسمانەکان دەکات هەرگیز درێغی نەکردووە و ناکات لە سەرکوتکردنی هەر ناڕەزایی و بەرگرییەك ئیدی لە هەر بوارێکی ژیاندا بێت . لەو بوارانە ژینگەیە کە ژیانمانی پێوە بەندە و لە ئێستادا لەژێر گەوەرترین هەڕەشە و وێرانکاریدایە لە لایەن دەوڵەت  و دەستوپیوەند و بەرژەوەندخوازەکانەوە دەستی نەپاراستوە لە خامۆشکردنی دەنگ و ڕەنگ و پاکتاوکردنی جەستەی هەر کەسێك لە کۆمۆنێتییەکاندا کە دەیەوێت ئەو پرسە گرنگە بوروژێنێت و بیکاتە پرسێك کە لە هەر لە ئێستاوە پیویستە کاری لەسەر بکرێ و کاری بۆ بکرێ.

بەپێی توێژینەوە نوێیە پێشکەوتووەکان، لە هەر 10 ڕۆژنامەنووسێک کە ڕووماڵی قەیرانی کەشوهەوا و پرسەکانی ژینگە دەکەن، نزیکەی چواریان لە ئەنجامی کارەکانیاندا مەترسییان لەسەر بووە و 11%یان تووشی توندوتیژی جەستەیی بوون.

 لە ڕاپرسییەکی جیهانیدا کە زیاتر لە 740 پەیامنێر و سەرنوسەر لە 102 وڵاتەوە ئەنجامدرا، دەرکەوتووە کە 39%ی ئەوانەی هەڕەشەیان لێدەکرێت “هەندێکجار” یان “زۆرجار” لەلایەن ئەو کەسانەوە کراونەتە ئامانج کە سەرقاڵی چالاکییە نایاساییەکانی وەک داربڕین و کانگانبوون.

 لە لایەکی دیکەوە، نزیکەی 30% هەڕەشەی ڕێوشوێنی یاسایییان لەسەر بوو – ئەمەش ڕەنگدانەوەی ڕەوتێکی گەشەسەندووە بەرەو کۆمپانیاکان و حکومەتەکان کە سیستەمی دادوەری بۆ دەمکوتکردنی ئازادی قسەکردن جێگیر دەکەن.

ڕاپۆرتی ڕووماڵکردنی هەسارەکە چاوپێکەوتنی وردی لەگەڵ 74 ڕۆژنامەنووس لە 31  وڵات لەخۆدەگرێت سەبارەت بەوەی کە چ یارمەتیەک پێویستە بۆ ئەوەی کارێکی باشتر ئەنجام بدەن لە ڕاپۆرتکردنی کەشوهەوای نائارام و  توند، پیسبوونی ژینگە بە پلاستیک، کەمی ئاو و کانگاکان لە کاتێکدا گەرمبوونی جیهانی و تەماحی کۆنترۆڵنەکراوی کۆمپانیاکان بەربەستن لە چارەسەری کارەساتەکاندا .

جەیمس فاهن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تۆڕی ڕۆژنامەگەری زەوی دەڵێت: “ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە، بەردەوامن و دڵەڕاوکێیان نییە لە خۆبەخشی خۆیان بۆ ڕاپۆرتکردن لەسەر ئەوەی کە چۆن گۆڕانی کەشوهەوا و تاوانە ژینگەییەکان کاریگەری نەرێنییان لەسەر مرۆڤ و هەسارەکە هەیە – بەڵام زۆر پێویستیان بە پشتیوانی زیاترە.”

تەنها ڕۆژنامەنووسان نین کە لەسەر هۆکارەکانی کە کارەساتی ژینگەیی دروست دەکات لە ژێر هەڕەشەدا بن.  لە ساڵی 2012وە تا ئێستا لانیکەم 1910 بەرگریکاری وشکەساڵی وشکانی و ژینگە لە سەرانسەری جیهاندا کوژراون.

 پەنجا وڵاتی جیهان قەرزێکی زۆریان لەسەرە کە کارەساتی گەورەیە بۆ هاووڵاتیانیان

05/06/2024

دانەوەی قەرزەکان لەلایەن ئەو 50 وڵاتەی کە زۆرترین زیانی قەیرانی کەشوهەوایان بەرکەوتووە، لە سەرەتای دەستپێکردنی پەتای کۆرۆناوە دوو هێندە زیادیکردووە و لە  ئێستادا لە سێ دەیەی پێشتر زیاترە گەرچی تەنها لەسەردەمی کۆرۆنادا دانەوەی قەرزەکان هەڵپەسێررا.

 ڕێکخراوی خێرخوازی دادپەروەری قەرزەکان وتی ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین مەترسییان لەسەرە بەهۆی گەرمبوونی جیهانییەوە کاریگەرییان لەسەرە، 15.5%ی داهاتی حکومەت دەدەن بە قەرزدەرەکانی دەرەکی – کە لە پێش سەردەمی کۆرۆنادا تەنها لە 8% بوو وە لەساڵی 2010 دەدا تەنها لە 4% .

ئەو ڕێکخراوە خێرخوازییە بە کەڵک وەرگرتن لە داتاکانی بانکی نێودەوڵەتی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە، ڕاپۆرتە نوێیەکەی پێویستی بە کەمکردنەوەی بە پەلەی قەرزەکان  نیشانداوە بۆ ئەوەی وڵاتانی هەژار بتوانن وەبەرهێنان لە ڕێوشوێنەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی کەشوهەوادا بکەن.

 ئەو 50 وڵاتەی لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوون لە 38%ی سوودی قەرزە دەرەکییەکەیانە  قەرزە تایبەتیەکانیش لە سەدا 35%  هی دامەزراوە فرەلایەنەکان، 14% بۆ چین و 13%  وڵاتانی هەژار بەڵام گەڕاندنەوەی قەرزەکان لە ساڵانی 2010 بە شێوەیەکی بەردەوام بەرزبووەوە پێش ئەوەی لە ساڵی 2020 بەدواوە بەرزبێتەوە.

لەناو ئەو وڵاتانەی کە قەرز تا بناگوێی هاتووە و دانەوەی زۆر زەحەمەتە وڵاتی زامبیایە کە گرێبەستی قەرزەکانی  ڕێگە بە زیادکردنی گەورەی قەرزەکانی دەدات ئەگەر بێتو ئابووریەکەی باشتر بێت ، بەڵام هیچ بڕگەیەکی هاوتا نییە بۆ کەمکردنەوەی پارەدان لە کاتی  ئەگەری ڕوودانی شۆکێك وەکو وشکەساڵی. بەپێی مەرجەکانی گرێبەستی قەرزەکە، زامبیا دەبێت ئەمساڵ 450 ملیۆن دۆلار بداتە خاوەن بۆندەکان کە دەکاتە 353 ملیۆن پاوەند.

تیم جۆنز، بەرپرسی سیاسەت لە کۆمپانیای دادپەروەری قەرزەکان، وتی: “ئەوە مایەی تووڕەییە کە قەرزدەرەکانی زامبیا داوای گرێبەستێکیان کردووە کە تێیدا زیادکردنی گەورە لە پێدانی قەرزەکان بەدەستبهێنن ئەگەر شتەکان بە باشی بەڕێوەبچن، بەڵام هیچ زیانێکیان نییە ئەگەر زامبیا تووشی کارەساتی وەک وشکەساڵی بێت. ئەو 450 ملیۆن دۆلارەی ئەمساڵ دەچێتە دەستی خاوەن بۆندەکان پارەیە کە دەکرا بۆ وەڵامدانەوەی کارەساتی نیشتمانی بەکاربهێنرێت.”

هاوکاتیش دەرکەوتووە ئەم وڵاتە هەژارانە سزای کارەساتێك دەدەن کە خۆیان دروستیان نەکردووە.  ئەمان پێویستیان بە 785ملیار پاوەند هەیە بۆ ڕزگاربوونیان لە پیسی و گازی گەرمخانەیی تاکو بتوانن تۆزێك چارەسەری گرفتی ژینگە بکرێت .  دەوڵەمەندترین 1%ی خەڵکی جیهان بەرپرسیارن لە زیاتر دەردانی گازی گەرمخانەیی لە چاو 66%ی دیکە .