All posts by azadebram

پرسیاری هاوڕێیەك و وەڵامی من

Zaher Baher

12/04/2025

هاوڕێیەك لە مێسنجەرەوە پرسیارێکی لێکردوم دەڵێت : بۆچی چەپەکان هەتا مارکسییەکانیش باوەڕیان بە دروستکردنی گروپی لۆکاڵی نییە بۆ خەباتکردن ؟

وەڵامی من :

هاوڕێ گیان سوپاس بۆ پرسیارەکەت .  لێرەدا هەر بە کورتی هەوڵ دەدەم کە هۆکار یا پاساوی ئەو هاوڕێیانەت بۆ بەیان بکەم کە بۆچی باوەڕیان بە گروپی لۆکاڵی نییە و ئەو جۆرە چالاکییە بە چالاکی شؤڕشگێڕانە بۆ گەیشتن بە مەبەست نازانن:

یەك: ئەو هاوڕێیانە باوەڕیان بە خەباتکردنی حیزبیانە هەیە ، ئیتر ئەو حیزبە لۆکاڵی بێت یا جیهانی و نێونەتەوەیی ، یاخود مێژوویی بێت یا نامێژوویی .  ئەوان حیزب وەکو سەرجەمی لیبراڵ و نیولیبراڵ سەرمایەدارەکان بە هۆکاری سەرەکی خەبات و گەیشتن بە ئامانجەکەیان لەو ڕێگەوە دەزانن .

دوو: گروپە لۆکاڵییە ئاسۆییەکان ، ئاسۆین واتە پلەبەندیی نین لەبەر ئەوەش نە سەرۆکیان هەیە و نە ڕابەر دوای ئەوەش هەموو بریارەکان بە جەماعی/ دەستەجەمعی دەدەن هەر ئاواش چالاکییەکان.  هەرچیش حیزب و ڕێکخراوەکان هەن هەمویان هیرراشین / پلەبەندیین و سەرکردە و ڕابەر و لیژنەی سەرکردایەتییان هەیە هەر ئەوان بڕیارەکان دەدەن بێ گەڕانەوە بۆ ئەندامان و لایەنگرانی حیزب ، بەڵام لە بەجێگەیاندنی هەندێك لە بڕیارەکانیاندا کە مەترسی و ئەرکی تێدا بێت ڕووبەڕوی ئەوانی دەکەنەوە. ئەمان ڕێکخراوی ئاسۆیانەی بێ سەرکردە و ڕابەریان پێ قەبوڵ نارکرێت.

سێ: ئەو هاوڕێیانە باوەڕیان بە خەبات و شۆڕشی کۆمەڵایەتی نییە یا جەماوەیانە نییە بەڵکو باوەڕیان بە خەباتی سیاسی هەیە بۆ گرتنە دەستی دەسەڵاتی سیاسی، کە ئەو خەباتە سیاسییەش لە بازنە و چوارچێوەیەکی تەسکدا قەیتسیان دەکات .

چوار:  ئەوان باوەڕیان بەوە نییە کە خودی کێشەکان دەبێت لەبنەوەی کۆمەڵەوە دەستی بۆ ببرێت هەر لەوێشەوە هەوڵی چارەسەرکردنی بۆ بدرێت ، بەڵکو لە ڕێگەی گرتنەبەری دەسەڵاتی سیاسییەوە دەیانەوێت کێشەکان حەل بکەن.

پێنج: ئەوان خەبات و یەکگرتنیان لەسەر ئەساسی ئایدۆلۆجییەتە ، یا ئایدۆلپجیانەیە ، نەك لەسەر ئەو کێشە جیاوازیانەی کە گروپ و توێژاڵەکانی کۆمەڵ هەیانە . هەر یەك لەو توێژاڵانە ئەسبەقییەت دەدەن بەوەی کە خۆیان لایان مەبەستە و کە بە دەستییەوە گیرۆدەن ، نەك پرسی ئایدۆلۆجی و مەبەستی کۆتایی .  بۆ نموونە کەمئەندامان و خاوەنپێداویستی تایبەتی گرنگی دەدەن بە گرفتەکەی خۆیان زیاتر لەوەی کە کەسێکی ئایدۆلۆجی مەبەستییەتی .  نمونەیەکی دیکە کەسانی بێ خانووبەرەیە، ئەمانیش بایاخ دەدەن بەو دەردەی کە پێوەی دەناڵێنن و تێکۆشانی ئەوان بۆ ڕزگاربوونیانە لەو بارودۆخە و ناتوانن چاوەڕوان بکەن من ، تۆ یاخود حیزبێک پێیان بڵێت ” وەرن لە حیزبی ئێمەدا خۆتان ڕێك بخەن کە دەسەڵاتمان گرتە دەست ئەو کاتە گرفتەکانی ئێوە ئۆتۆماتیکی حەل دەبێت “، ئەو توێژاڵانە باوەڕیان بە شیردا بۆ داپیردا نییە یاخود چۆلەکەیەکی حازر کە لە دەستیاندایە نایدەن بە سەد  چۆلەکەی قەرز، کە ڕەنگە هەر گریمانیێکیش بێت .

شەش: ئەوان تەنها باوەڕیان بە تێکۆشانی چینایەتی نیوانی کرێکاران و سەرمایەداران هەیە ، لەناو کرێکارانیشدا باوەڕیان بە کرێکارانی پیشەسازیی واتە بەوانەی کە لە  کارگە و کۆمپانیاکاندا کار دەکەن، نەك کرێکارانی کە لە بواری کشتوکاڵ و خزمەتگوزارییەکان و جەماوەرکەی دیکە وەکو کاسبکاران و قوتابیان و خانەنشینان و پەککەوتوان و ئەوانەی کە کاری تەکسی دەکەن و مامۆستایان و کارگەرانی دیکەی وەکو ئەندازیار و ئەوانەی دیکەی کە ئەوان یا بە پیتی بورجوازی یاخود چینی مامناوەندی ناودەبەن . کێشەکانی تاك و  کۆمەڵ و چینایەتی لە بازنەیەکی زۆر زۆر هەر ئێکجار بچوکدا تەسک دەکەنەوە لە تەنها کێشەی کرێکارانی پیشەسازیدا دەیبینن کە ئەوانیش هەر زۆر کەمن .  بۆ نموونە لە ئەمڕۆی بریتانیادا لە سەرجەمی 29 ملیۆن بۆ 31 ملیۆن کرێکار هەیە بەڵام کەمتر لە 3 ملیۆنیان لە کارگە و کۆمپانیای بەرهەمهێناندا کار دەکەن . بێ گومان ژمارەی ئەم کرێکارانەش لە دوو دەیەیەکی دیکەدا ڕەنگە بەڕێژەی لە سەدا 99 دابەزێت بەهۆی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکردەوە.  

هاوڕێ گیان ئەمانەی سەرەوە چەند هۆکار و پاساوێکن ، بێگومان پاساوی دیکەش هەیە بەڵام لە ئێستتادا هەر ئەوەندەم لەبیرە .  هیوادارم توانیبێتم وەڵامی پرسیارەکەت بدەمەوە.

پرۆتێست و ڕێپێوانی هەزارانکەسیی دژ بە گرانی کرێی خانوو لە ئیسپانیا

06/04/2025

دوێنێ شەمە، 05/04 هەزاران کەس لە ئیسپانیا بەشداری ڕێپێوانی سەرتاسەری ئیسپانیا بوون بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە قەیرانی نیشتەجێبوون.  هەر بە تەنها لە شاری مەدریددا150  هەزار کەس بەشدارییان کردووە و داوایان لە حکومەت کردووە کە دەبێت خانوو بەرە بە کڕێیەك بێت کە بتوانرێت بدرێت هەروەها داوای دەستڕاگەیشتن بە خانووبەرەی گونجاو بکات کۆتایی بەم ئەزمەیە بێت.

خۆپیشاندانی بچووکتر لە نزیکەی 40 شاری سەرتاسەری وڵات بەڕێوەچوو. خۆپیشاندەران لە مالاگا لە کۆستا دێل سۆل تا ڤیگۆ لە باکووری ڕۆژئاوای ئەتڵەسی دروشمی “کۆتایی بە ئەزمەی  خانووبەرە”  بهێنن و “خاوەن خانووەکان تاوانبارن، حکومەت بەرپرسیارە” ئەم دروشمانەیان بەرزکردەوە.

ڤالێریای ڕاکو، وتەبێژی یەکێتی کرێچییەکانی مەدرید، داوای مانگرتنی کرێی خانووبەرە دەکات وەک ئەوانەی لەم دواییانەدا لە هەندێک لە شارۆچکە کەنارییەکانی کەتەلۆنیا ئەنجامدرا. ڕاکو وتی: “ئەمە سەرەتای کۆتایی هاتنی کاروباری نیشتەجێبوونە.” “سەرەتای کۆمەڵگەیەکی باشتر، بەبێ خاوەن خانوو و ئەم سیستەمە مشەخۆرە کە مووچە و سەرچاوەکانمان دەخوات.”

بە گوێرەی قسەی یەکێتی کرێچییەکان  1.4 ملیۆن ماڵی ئیسپانی زیاتر لە 30%ی داهاتەکانیان بۆ خانووبەرە خەرج دەکەن، ئەمەش 200 هەزار خێزان زیاتر لە 10 ساڵ لەمەوبەر بووە.

ئامارە فەرمییەکان باس لەوە دەکەن کە لانیکەم 15 هەزار شوقەی گەشتیاری نایاسایی لە مەدرید هەیە لە کاتێکدا لە بەرشەلۆنە ئەنجومەنی شارەکە دەڵێت ئەو 10 هەزار شوقەی گەشتیارییەی ئێستا نوێ ناکەنەوە کاتێک لە ساڵی 2028دا مۆڵەتی بەکرێدانیان بە گەشتیارر بەسەر دەچێت.

لە بالیاریکس تێکڕای کرێی شوقەیەکی بچووک لە ماوەی پێنج ساڵدا بە ڕێژەی 40% بەرزبووەتەوە بۆ نزیکەی 1400 یۆرۆ (1190 پاوەند) لە مانگێکدا، کە زیاترە لە تێکڕای مووچەی مانگانەی ئەوانەی لە کەرتی میوانداری و گەشتیاریدا  کاردەکەن، کە پیشەسازی سەرەکی ناوچەکەیە.

گەنجان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، چونکە تێچووی خانووبەرە بەرزبووەتەوە لە کاتێکدا مووچەکان بە وەستان ماونەتەوە. توێژینەوەیەک کە لەلایەن ئەنجومەنی گەنجانی ئیسپانیاوە بڵاوکراوەتەوە دەریخستووە کە نەبوونی خانووبەرەی گونجاو بەو مانایەیە کە ساڵی ڕابردوو 85%ی گەنجانی خوار تەمەنی 30 ساڵ هێشتا لەگەڵ دایک و باوکیان دەژین. لە بەرشەلۆنە، کە هەزاران کەس لە پلاسا دی ئیسپانیا کۆبوونەوە، خۆپیشاندەران داوای کەمکردنەوەی کرێی خانوو بە ڕێژەی 50% و بەکرێدانی نادیار و کۆتاییهێنان بە قسە و باسەکانی موڵک و ماڵییان کرد. بەپێی ئامارەکانی دەزگای نیشتەجێبوونی کەتەلۆنی، کرێی خانوو لە بەرشەلۆنە لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی 70% زیادی کردووە. لە هەمان ماوەدا مووچە بە ڕێژەی 17.5% بەرزبووەتەوە.

مانگرتنی کرێکارانی پاککردنەوەی خۆڵ و خاشاك لە بێرمینگەهامی بریتانیا بەردەوامە

02/04/2025

کرێکارانی پاککردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە بێرمینگەهام لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە وەکو هاوەڵە کڕێکارەکانیان لە ئێدنبرەی سکۆتلەندە لە مانگرتندان .  مانگرتنیان  بەرگریکردنە لەو هێڕشەی کە شارەانی پارتی کرێکارانی شارەکە کردویەتیە سەریان بە بڕینی موچەکەیان بە 1000 پاوەند لە ساڵێکدا و دەرکردنی هەندێك لە کرێکاران .  مانگرتنەکەیان بێ کۆتاییە تاکو شارەوانی داخوازییەکانیان جێ بەجێ دەکات .

شارەوانی دەیانەوێت هەرچۆنێك بێت مانگرتنەکەیان بشکێنن کە لە کاتێدات 17 هەزار تەن پیسایی و خۆڵ و خاشاك لەوێ کەڵەکە بووە.  بە گوێرەی ڕاپۆرتێک لە نیوانی 10ی ئازار و 24ی ئازاردا ڕۆژانە 483 تەن زیاتر خۆڵ و خاشاک کەڵەکە بووە .

شارەوانی دەیەوێت  بۆ شکاندنی مانگرتنەکە لە نوسینەگەکانەوە کرێکار بهینن بۆ پاککردنەوەی شار ، بەڵام کرێکارەکان دەرگای گەڕاجی سەیارەکانی کە خۆڵ و خاشاکەکەی پێدەڕێژرێت گرتووە و ڕێگە نادەن کە سەیارەکان بەرنە دەرەوە.  لە ئێستادا شارەوانی دەستەوپاچەیە لەبەردەم مانگرتنەکەدا بۆیە یادەبێت داخوازییەکانیان جێ بەجێ بکات یاخود پۆلیس بکات بە گژیانا و بڵاوەیان پێ بکات ، ئەگەر بەرگریش لە خۆیان بکەن ئەوە پۆلیس دەتوانێت بیانگرێت .

دروشمی شۆڕشی خوێندکارانی فەڕەنسا، ساڵی 1968

31/03/2025

کۆمەڵێ مامۆستا و خوێندکار لەزانکۆ و قوتابخانەکان ، توانیان گەورەترین گۆڕانکاری لەو وڵاتە ئەنجام بدەن، کە تا ئەمڕۆشی لەگەڵدابێت لەبەرهەمەکەی دەخۆن و بۆ تاهەتایە گەندەڵکارانیان خستە زبڵدانی مێژووەوە، کارێکیان کرد، ئەو شۆڕشە دواجار پەلی کێشا بۆ زۆربەی وڵاتانی ئەوروپی و ئەمەریکاش.

دروشمی شۆڕشی خوێندکارانی زانکۆ لە ١٩٦٨ ی فەڕەنسا

ـــــــــــــ

١-تۆ ئازادم مەکە خۆم ئەم کارە دەکەم.

٢-ئەم دنیایە ڕابگرن ، دەمەوێ داببەزمە خوارێ.

٣-مرۆڤ نە ژیرە ، نە گەمژە بەر لە ھەر شتێک

(بونەوەرێکی ئازادە).

٤-لە ژیاندا ماف ئەسەندرێت و نادرێت.

٥-یەکێک لە کاریگەرترین چەک و ئامڕازەکانی

شۆڕش بوێری و ڕیسککردنە.

٦-سەردەمی زێڕین ئەو سەردەمانە بوو کە زێر تێیدا

باڵا دەست نەبوو.

٧-پیرۆزی و موقەدەسات دوژمنمانن .

٨-لە ناخی ھەر مرۆڤێکدا توڕەییەکی نوستوو ھەیە.

٩-با دوای کارگە و زانکۆکان ڕای گشتی پاوان بکەین.

١٠-با تەلەفیزیۆنەکان بکوژێنینەوە و چاومان بکەینەوە .

١١-تا چەند سێکس و ئەوینداری بکەیت حەز بە شۆڕش دەکەیت ، تا چەندیش شۆڕش بکەیت ئەوەندە حەز بە ئەوینداری و سێکس دەکەیت .

١٢-با قەدەغە قەدەغە بکرێت .

١٣-ئەوەی فێری بوون فەرمۆشی کەن و خەو ببینن .

١٤-لە کۆمەڵگەیەکدا ھەموو چالاکیەک و سەرکێشییەک پەک بخات، چارمان نییە جگە لەوەی خودی ئەم کۆمەڵگەیە

پەک بخەین .

١٥-با واسەیری خەون و ئارەزووەکانمام بکەیم کە

شتگەلێکی واقعین .

١٦-لە ناخی ھەر کەسێکدا پۆلیسێک نوستوە

کە پێویستە بیکوژین

١٧-نامەوێ موحتاجی کەس ببم و کەسیش فەرمانم

پێ بکات .

١٨-حوکمەتێکمان دەوێک خزمەتی مرۆڤ بکات نەک

مرۆڤ ببێت بە خزمەت کاری .

١٩-سروشت کەسی وەک کۆیلە و خزمەتکار دروست نەکردووە .

٢٠-بونیادێک خۆی فەشەل و دارماو بێت ، پینەو پەڕۆ

کردنی کەڵکی نییە .

٢١-جێگەی داخە تەحەمولی دەسەڵات داران بکەین ، گەمژەییشە کە خۆمان دەنگیان پێ بدەین .

‎٢٢.نامەوێت ژیانم لە بەدەستھێنانی بژێوی ڕۆژانەم بەھەدەربدەم .

٢٣-با لە بری شەڕ خۆشەویستی بکەین .

٢٤-لێمان گەڕێن با ھەموو شتێک بخەینە ژێر پرسیارەوە.

٢٥-تا زیاتر بەری خۆر بگرن ، کەمتر دەژین .

٢٦-با لە ئاست خەون و خۆزگەکانمان بین.

٢٧-تاوانبار و دەست درێژی کەر ئەو کەسە نییە کە یاخی دەبێت ، بەڵکو ئەو کەسەیە کە ملکەچ دەبێت.

٢٨-پرۆسەی دەنگدان و ھەڵبژاردن تەڵەیەکە

بۆ گەمژە کردنی خەڵکی.

٢٩-با دەست بەجێ زانکۆی سۆربۆن لە مەسیحیەت

پاک بکەینەوە

. 30- میزیان پێداکەن، ئەگەر گووبێت، باشتر

دوێنێ زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە تورکیا لەسەر شەقام بوون

Zaher Baher

30/03/2025

ئەو جەماوەرەی کە دوێنێ و ڕۆژانی پێشتر لەسەر شەقام بوون هەمویان جەماوەر و لایەنگرانی جەهەپە نەبوون .  ئەوەی کە بەشێک لەمیدیا پێی ڕادەگەیانین  هاتنە سەر شەقامی خەڵکی بۆ بەربوونی ئەکرەم ئیمامغلۆ بووەو و بۆ ئەوە، ئەمە هەمووی  ڕاست نییە.

لە ڕاستیدا خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان دژ بەحکومەتن، ئەنتی حکومەتن نە بە تەنها دژ بە ئەردۆگان نە بە تەنهاش بۆ بەردانی ئیمامۆئۆغلۆیە . تەنها دەستبەسەرکردنی ئەو خاڵی تەقینەوەی جەماوەر بوو.

ئەو خەڵکەی کە لە سەر شەقامە خەڵکانی هەمە جۆرەن هەر یەکەیان لە گۆشە نیگای خۆیەوە واتە لەوەی کە ئەسبەقییەتی دەداتێ و لە ژیانییەوە بە گرنگی دەزانێت هاتۆتە سەر شەقام .  خەڵکانێك هەن لە بێ نانییدا هاتوون ، ژنان بۆ مافەکانیان و دژ بە بریاری هەڵوەشاندنەوەی مافەکانیان و توندوتیژی پیاوان  کوشتنیان ، هاوڕەگەزخواز و ترانس بۆ مافی خۆیان، کرێکاران دژ بە بارودۆخی گرانی و پارە کەمی ، ڕۆژنامە نوس و ئەکادیمییەکان بۆ ئازادی رؤژنامەوانی دورخستنەوەی دەستی دەسەڵات لە خۆیندنگاکان و زانکۆکان ، هەیە بۆ پرسی کورد هاتووە، خەڵکانێکیش هەن کە هەر دژ بە دینن و حکومەتی دینییان ناوێت، کۆمۆنیست و سۆشیالیستەکان ئەوان هەر هەمیشە دژ بە حکومەتە سەربازیی و مەدەنییەکانی تورکیا بوون داوای ئازادی و یەکسانی دادوەری کۆمەڵایەتییان کردووە،  خەڵکانی کڕێچی لە گرانی کرێ و خراپی شوێنی ژیانیان بۆ ئەوە هاتونەتە سەر شەقام ، مامۆستا و فەرمابەران و کارمەندانی بەشە خزمەتگوزارییەکان بۆ موچە و گرانی و بیرۆکراتییەتی سیستەمەکە هاتوونەتە سەر شەقام، کاسبکاران و دوکانداران و تەکسییەکان بۆ هاتنە خوارەوەی نرخی لیرە کە بەشێكە لە بارودۆخی خراپی تورکیا هاتوونەتە سەر شەقام، خوێندکاران بۆ خاتری ئایندەیان لەسەر شەقامن ….

 ئیتر هەر یەکە و هەر توێژاڵێك بە هۆکار و بۆ ئامانجێك هاتوونەتە سەر شەقام . ئەمە ڕاپەڕینی جەماوەرییە نەك سیاسی ڕووت ، ئەمە یاخی بوونی خەڵکییە ئاپۆرەی ئەم خەڵکە کرۆکی جەماوەری و ئامانجەکانیان دەگرێتە خۆی نەك ئامانجێکی سیاسیی ڕەق و تەق .. هەمە ڕەنگەیە و هەمەجۆر ئامانجە بۆیە هەر گوۆڕانکارییەك بکرێت و ڕووبدات بە بەراورد بەم بارودۆخەی ئێستادا هیچ بەراوردێك ناکرێت.

پشتگیری ئەم هەڵسانە جەماوەرییە زەرووریە و بە گۆڕینی ئێستای ئەوەی لە تورکیادا هەیە زۆر شتی دیکە دەگۆڕێت هەم لە تورکیا و هەم لەسەراپای ناوچەکەشدا ، پەلیش دەکوتێت بۆ هەندێك وڵاتی دیکەی دەرەوەی ناوچەکەش.

 ناکرێت ئێمە لێرەدا ئایدۆلۆجییانە  بڕوانینە ئەم ڕووداوە گرنگە و بڵێین مادام داوای کۆمەڵێکی سۆشیالیستیی / ئەنارکیستیی  ناکات و شۆڕشی کرێکاران نییە ئەوە ئیتر هیچ نییە دونیا وەك خۆی دەمێنیتەوە .  ڕووداوەکان هەمیشە لۆکاڵییە پێش ئەوەی ببێتە چیهانیی  هەر لەبەر ئەوەشە کە دروشمی ئەنارکستەکان بایاخ و گرنگی خۆی هەیە :

” لۆکاڵیانە کار و چالاکی بکە و جیهانیانە بیر بکەرەوە و هاوپشتی بکە” .

ناتانیاهو بۆ داپۆشینی کارەساتی 7ی ئۆکتۆبەری 2023  و گەندەڵییەکانی سەرۆکی شن بێت-ی دەرکرد

21/03/2025

ڕۆنێن باڕ کە سەرۆکی تۆڕی سیخوڕی ناوەوەی ئیسرائیل بوو، بەناوی شن بێت پاش هەوڵێکی زۆر ناتانیاهو توانی کابینەی حکومەتەکەی بە دەرکردنی ڕازی بکات . 

ناتانیاهو هەفتەیەکە لە هەوڵی ئەو کارەدایە و 3 ڕۆژیش بە هەزاران کەس لە ئیسرائیل هاتنە سەر شەقامەکان بۆ بەرگریکردن لە ڕۆنێن باڕ تاکو لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە .  ئەمە جگە لەوەی کە زۆرێك لە کاربەردەستانی کۆن و سەرۆکی کۆنی دەزگە سیخوڕییەکەش و جەماعەتی موعارەزە و ڕێکخراوی مەدنی ناحکومی هەموویان موعاریز بوون بە بڕیارەکەی ناتانیاهو کە پێشتریش داواکاری گشتی-شی دەرکرد .

پەیوەندی نێوانی ڕۆنێن باڕ و نەتیاناهو خراپ بوو چونکە ئەو لە لێپێچینەوە و دۆزینەوەی زانیارییەکاندا بوو کە هەندێك لە سەرکردەکانی حەماس لە ڕێگەی قەتەرەوە هاوکاری داراییان پێگەیشتووە .  ناتیاناهۆش لەبەرانبەر ئەمەدا ئەوی تاوانار و لۆمە دەکرد بەوەی کە ئاسایشی ئیسرائیلی نەپاراستووە بۆیە ئەوەی 7ی ئۆکتۆبەر ڕویداوە.  

دواتر  پەیوەندییەکانی نێوانیان  خراپتر بوو دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتی ناوخۆیی شین بێت لە 4ی ئازاردا سەبارەت بە هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەر کە دان بە شکستەکانی دەزگاکە خۆیدا دەنێت بەڵام ئاماژەی بە پرس و کێشە سیساسییەکانیش کردوە.

ناتانیاهۆ لە کۆتایی دادگاییکردنییەکەی کە لەسەر گەندەڵی بەردەوامە، ڕووبەڕووی سزای زیندانیکردن دەبێتەوە. ئەو کە تەمەنی 75 ساڵە، کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1996 هاتۆتە سەر دەسەڵات و 17 ساڵ سەرۆک وەزیران بووە.

لە لێکۆڵینەوەکاندا شەن بێت  لێکۆڵینەوە لە یاریدەدەرە نزیکەکانی نەتانیاهۆ دەکات بەهۆی پێشێلکردنی ئاسایشی نیشتمانی، لەوانە دزەپێکردنی بەڵگەنامەی نهێنی بۆ میدیا بیانییەکان، هەروەها گوایە پارەیان لە قەتەر وەرگرتووە، کە ناسراوە بەوەی هاوکاری دارایی بەرچاوی بە حەماس داوە.

مانگرتنی کرێکارانی کۆکەرەوەی خۆڵ و خاشاک لە بێرمینگەهامی بریتانیا بەردەوامە

21/03/2025

نۆ هەفتەیە مانگرتنی کرێکارانی کۆکەرەوەی خۆڵ و خاشاك لە شاری بێرمەنگەهام بەردەوامە لە ڕۆژی 11 ی مانگیشەوە مانگرتنەکەیان جدییتر و گشتگیرتر کرد کە 400 کرێکار بەشدارییان کردووە .

مانگرتنەکە بە هۆی یاسای نوێی شارەوانی شارەکەوەیە کە بۆ دەستگرتن بە پارەوە 150 کرێکار بێ کار دەکات ئەوانی دیکەش هەندێکیان تا 8000 پاوەند لە موچەکەیان ساڵانە کەم دەبێتەوە. 

دوێنێ 5 شەمە، 20ی مانگ، جارتێکی دیکە نقابەی کرێکارەکان لەگەڵ بەرپرسانی شارەوانی گفتوگۆی دیکەیان کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بەڵام شارەوانی ئامادە نەبوو داخوازییەکانی کرێكاران جێ بەجێ بکات بۆیە گفتوگۆکە لە ئێستادا بێ ئەنجام مایەوە .

حکومەتی پارتی کرێکاران جیاوازییەکی ئاوایان نییە لەگەڵ حکومەتە پێشینەکانی حیزبی موحافیزین ، خەڵکی زۆر ناڕازییە  لێیان لە ئیدارەدانی کۆمەڵ .  بە ماوەیەك دوای ئەوەی هاتنە سەر حوکم لە سەدا 44 خەڵکی ڕایان وابوو کە ئەمان وڵات باش بەڕێوە نابەن، ئێستا ئەو ڕێژەیە بەرزبووەتەوە بۆ لە سەدا 68 .

گەلێك لە شارەوانییەکانی بریتانیا مایەپوچ بوون یاخود لەسەر قەراغی مایەپوچین حکومەتیش هاوکارییەکی وایان ناکات کە بتوانن چارەسەری کێشەکانی شارەوانییەکان بکات ، گوایە پارەی نییە ، کە ئەمە لە کاتێکدا کە خەڵکی ئەوە زۆر باش دەزانێت کە بە ملیار پاوەند دەنێرێت بۆ هاوکاری ئۆکرانیا جگە لە ناوبەناو ناردنی پارە و هاوکاری سەربازیی. حکومەت پەیمانی داوە کە هەتا ساڵی 2029 هەموو ساڵیك 3 ملیار پاوەند هاوکاری حکومەتی ئۆکرانیا بکات .

 لە لایەکی دیکەوە حکومەتە نایەوێت باجی دەوڵەمەندان و سامانداران و باجی سەر کۆمپانیاکان زیاد بکات کەچی ئامادەیە پارەی وەزارەتی بەرگریی زیاد بکای کە هیچ مەترسییەك لەسەر وجودی بریتانیا نییە نە لە ئێستا و نە لە داهاتووشدا، هاوکاتیش پارەی لە بیمەکان بڕی و هاوکاری وزەی بۆ خانەنشینان کە ساڵانە 200 پاوەند بوو بڕی و هاوکاری پیران و پەککەوتانیش زۆر کەم دەکاتەوە و پرۆسەی داخوازی ئەو هاوکارییەش زۆر زۆر گران دەکات بە جۆرێک کە لە 10 کەسدا یەكێك نەتوانێت لە تێستەکەدا سەرکەوتووبێت..

هەموو ئەمانە ناڕەزایی خەڵکی بریتانی زۆر زیاتر کردووە .

ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکانی سێربیا چوار مانگی تێپەڕان

16/03/2025

دوای ئەوەی کە کە لە ڕۆژی 01/011/2024 دا لە کارەساتەکەی  بانۆفی نۆڤا ساد14 کەس  بە ڕوخانی سەقفی بیناکە گیانیان بەختکرد بووە هۆی خاڵی تەقینەوە کە لە کاتێکدا گەندەڵی و خۆسەپاندن و  دانی وەزیفە بە کەسانی نزیك لە دەسەڵاتەوە دیارەدی ئاشکرای ناو کۆمەڵە و ئەمانەش ڕۆڵی خۆیان هەیە. 

لەو ڕۆژەوە تا ئێستا قوتابیان ڕۆڵی سەرەکییان هیە لە ناڕەزاییەکاندا و ناو بەناو خۆپیشاندانی خۆیانیان کردووە .  خوێندکاران کە ئایندەیەکی باشیان نەبووە و نییە لەژێر حوکمی  Aleksandar Vučić کە لە ساڵی 2010 وە حوکم دەکات . بەڵام لەماوەی ئەم دوو هەفتەیەدا ناڕازیی و خۆپیشاندانەکان زیاتر و زیاتر بووە .  دوێنێ لە بەلگراد بە سەدان هەزار کەس لەسە شەقامەکان بوون، جوتیارانی بچوك و کەسەبە و پاسکیلوار و هەندێك لە توژەکانی دیکەش بەشداریان کردووە .

حکومەتیش بە ڕۆڵی خۆی پاگەندەی خراپ دەکات دژ بەوان.  لە میدیادا ئەوە بڵاودەکاتەوە کە ئەم خۆپیشاندانانە دەستی دەرەکی تێدایە و دەیانەوێت پەڕلەمان بتەقێننەوە و ئاژاوە دەنێنەوە.  هاوکاتیش کومپانیای گەورەی قیتارەکان تەواوی قیتارەکانی ناوخۆی ڕاوەستان بە بیانوی ئەوەی هەڕەشەی تەقینەوەی بۆمب هەیە ، بەڵام لە ڕاستیدا بۆئەوە بوو تاکو ڕێگری لەخەڵکی بکرێت و نەگەنە خۆپیشاندانەکان .  هەر ئاواش ئیدارەی پاسەکانیش، بەڵام خەڵکی بە پێ و بە پاسکیل و بە سەیارەی خۆیان لە هەوڵی پەیوەستبونەوەدان بە خۆپیشاندانەکەوە.

هاوکاتیش دەەنگۆی ئەوەی کە کێڵگەوانەکان بە تراکتۆر و لۆرییەکانیانەوە ڕێگا سەرەکییەکانیان بۆ بەلگراد گرتووە تاکو خەڵکی نەچن بۆ خۆپیشاندانەکان.

تایبەتمەندییەکانی ئەم خۆپیشاندانە :

یەك: ئامادە نین سەرۆك و سەرکردە بۆ قوتابییان و خۆپیشاندەران هەڵبژێرن ، بەڵکو بە دەستجەمعی هەموو بریارەکان دەدەن.

دوو: خۆیان زۆر بە دوور گرتووە لە پارتە موعاریزەکان و ئامادە نین بە گوێی ئەوان بکەن و ببنە بەشێك لە بەرنامەی ئەوان .

سێ: داخوازییەکانیان سنوری مافی قوتابیان و دامەزراندنیان و هەلومەرجی خوێندنیان  و ئازادییانی تێپەراندووە و گشتگیرتر بووەتەوە.

چوار: ئەمەریکا و ولاتانی ڕۆژئاوا هیچ دڵیان پێی خۆش نییە و هانیان نادەن، نوقڵ و جوکلێتیان بەسەردا نابەخشنەوە وەکو لە جۆرجیای چەند ساڵێك لەمەوبەر دەیانکرد  ، تەنانەت کوڕەکەی ترامپ دیمانەیەکی تی ڤی کردوە سەرزەنشتی خۆپیشاندەرانی کرد.  ئەمەریکا و غەرب داوا دەکەن کە هەرچۆن هەیە حکومەت خۆی بپارێزێت لە کوشتن و سەرکوتکردن  گەرچی حکومەتی ئێستای سێربییا نزیکە لە ڕوسیا و چینەوە.

لە ئستادا هەمووان تەماشاکارن و چاوەڕوان دەکەن کە بزانن چارەنوسی حکومەتی ئێستا بەرەوە کوێ دەڕوات و چی ڕوودەدات.  

مانگرتنی کرێکارانی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاك لە شاری بێرمینگەهام بەردەوامە

16/03/2025

ماوەیەکی زۆرە کە کرێکارانی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاك لە شاری بێرمنگەهام- بریتانیا- بەردەوامن لە مانگرتنەکەیاندا و بڕیاری مانگرتنی بێ کۆتاییان ڕاگەیاندووە تا ئەو کاتەی کە شارەوانی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سیاسەتی خۆی سەبارەت بە کەمکردنەوەی موچەیان و هەڵوەشاندەوەی پۆستی پارێزگاری لە سەلامەتی خۆیان و دەوروبەریان دەدات .

400 کرێکار کە نقابەکەیان پشتگیریی تەواویان دەکات لە مانگرتنەکەیاندا بە جێبەجێکردنی بڕیارە نوێیەکانی شارەوانی بێرمەنگەهام زیانێکی زۆر دەکەن کە هی وایان هەیە لە سای بڕیارە نۆێەکەدا تا بڕی 8000 پاوەند لە ساڵێکدا  لە دەست دەدا.  هەفتەی پێشوو هەر کە بڕیاری مانگرتنی بێ کۆتاییان داو لە دەرەوەی شارەوانییەکە کۆبونەوە وەکو دەربڕینی ناڕەزایی،ژمارەی پۆلیس کە دەوری گرتبوون زۆر زیاتر بوون لە ژمارەی مانگرتوان . 

شارەوانیش کەوتۆتە پڕوپاگەندە بۆ گۆڕینی ڕای داینشتوان لەسەر کرێکارانی مانگرتوو کردن بە دووژمنیان گوایە مانەوەی زبڵ و کۆنەکردنەوەی دەبێتە هۆی پەتای گەورە کە لە لایەن جرج و مشکەوە کە بە ئاسانی پەتاکە دەگوێزنەوە لە کاتێکدا کە شییلۆغانی خواردنی چەور دەگێڕن ، بە دانیشتوان دەڵێن ئەم مانگرتنە ڕەنگە تاکو هاوین بخایەنێت بۆ ترساندنیان.

SPYCOPS’ EXPOSED AND DEFEATED

07/03/2025

Campaigners have successfully exposed the scandal of 50 years of secret undercover political policing. In fact activists are also celebrating 5 decades of struggles for a better world, despite police spying and repression.

In 1968, following huge demonstrations against the Vietnam War, the Metropolitan Police secretly set up a ‘Special Demonstration Squad’. Since then over 1,000 groups campaigning in the UK for a better world have been spied on, infiltrated and targeted by ‘spycops’ deployed by secret political policing units. This was part of the police’s wider ongoing efforts to try to control and undermine protests and movements for much-needed change.

Such spycops targeted groups campaigning for workers’ rights, equality, justice, the environment and international solidarity, for rights for women, LGBTQ, for animal rights, for community empowerment, and those campaigning against war, racism, sexism, corporate power, legal repression and police oppression and brutality. Such groups have represented many millions of people throughout the UK who want to make the world a better, fairer and more sustainable place for everyone.

Almost any group of any kind that stood up to make a positive difference has been or could have potentially been a target for secret political policing, employing shocking and unacceptable tactics. Spycops, each living as fake ‘activists’ for up to 5 years at a time, hoovered up mountains of personal information, all sent to the Secret Services (Mi5). Individuals within those campaign groups have been spied on, subjected to intrusions in their personal lives for years, been victims of blacklisting (when applying for jobs) and miscarriages of justice, and some women were deceived into intimate and abusive relationships with secret police – in some cases spycops even fathered children and then disappeared without trace.

In July 2015, after campaigners succeeded in exposing this scandal, Theresa May, then Home Secretary, was forced to set up an Undercover Policing Public Inquiry. It was tasked with getting to the truth and recommending action to prevent such police wrong-doing in future. The Inquiry has so far cost over £100m, and has heard evidence of the unacceptable spying operations from 1968-1992. Dozens of spycops and their managers, and dozens of campaigners targeted have given evidence – and the police and Mi5 have been forced to release tens of thousands of reports and documents previously buried in their archives. The next hearings, about police operations from 1993-2009, will resume in October. A final report is expected in 2026.

In 2023 the Inquiry admitted that the police tactics were unacceptable and that the secret unit, despite being officially sanctioned by successive Governments, ‘should have been disbanded’ 50 years ago. The police have already been forced to apologise for their sickening sexual targeting of women campaigners, the use of the identities of deceased children, and for spying on anti-racist groups and family justice campaigns.

However, despite all the spying, the movements for positive change which police infiltrated are still here and growing, and have had many successes on the way. For example: ·      the Vietnam War was a debacle
·      apartheid in South Africa was abolished
·      the poll tax had to be scrapped as unenforceable
·      mass blockades of military bases successfully prevented the siting of US cruise missiles in the UK
·      hunting foxes for ‘sport’ is now banned
·      the ‘McLibel’ trial brought by McDonald’s ended up as a disaster for the junk food corporation
·      equality laws were enacted to outlaw race and other discrimination
·      blacklisting of trades unionists was made illegal
·      the climate emergency has been recognised by Parliament.

It is clear that campaigners have been on the right side of history all along, and the police on the wrong side.

We are many, but the police (and the powerful they protect) are few.

Let’s all continue to support each other in the fight for what’s right.

www.campaignopposingpolicesurveillance.com