All posts by azadebram

لە ڕۆژنامەی ژمارە 8 ی ‘ گۆڤاری شاری یاخی’ ” Rebel City”

زاهیر باهیر

26/04/2018

لە ڕۆژنامەی ژمارە 8 ی ‘ گۆڤاری شاری یاخی’ ” Rebel City”  کە یەکێکە لە بڵاوکراوەکانی ئەنارکیستەکانی لەندەن، لە لاپەڕەی یەکەمدا دەڵێت ” ئەگەر زۆرێك لەم پێناسانەی خوارەوە لە خۆتا دەبینیتەوە ، تۆ ڕەنگە ئەنارکیست بیت .  کەواتە پیرۆزبایی : تۆ بەشێکی لە ئازادیخوازانی کۆنی چەند چەرخێك، لەو خەڵکانەی  کە توندوتیژی و دڕندەیی و کۆت و پێوەندەکانی  کۆمەڵی هەنوکەیی دەدەنە دواوە،  ئەوانەی کە نەهی  ئەگەری دونیایەکی ئازادتر و سۆزدارانەتر ، دەکەن ”

 

ئەگەر باوەڕت بەمانەی خوارەوە هەبێت،  ئەوە تۆ ئەنارکیستیت:

 

  • بوونی بەڕیوەبەرەکان پێویستیی نییە ، کرێکاران و کارگەران خۆیان دەتوانن باشتر شتەکان بەڕیوەبەرن .
  • پۆلیس، دادگاکان، بوونی بەندیخانەکان بە زۆری سوودمەندن و پارێزگاری لە دەڵەمەند و دەسەڵاتداران دەکەن.
  • هەڵبژاردن گاڵتەجاڕییە، جێگرتنەوەی یەك لە سیاسییەکان بەوی تریان جیاوازییەکی زۆری نابێت. گۆڕانکاریی تەواو لە چالاکییەکانی خۆمانەوە، دێت.
  • زۆرن ئەو پێداویستیانەی کە دەتوانرێت دابینبکرێن لەوانە: خانووبەرە ، خواردن ، پەروەردە و پێگەیاندن و زۆری تر ،  ئەگەر دەوڵەمەند هەمووی بۆ خۆی نەقۆزێتەوە.
  • بەشی سەرەکی میدیا نوێنەرایەتی بەرژەوەندی حکومەت و بزنسە گەورەکان و هەروەها بارودۆخی هەنوکەیی، دەکات.
  • نابێت هیچ کەسێك جیاوازکاریی و هەڵاواردنی لەگەڵدا بکرێت بە پاساوی جێندەیی و نەژادیی و ڕەگەزیی و مەیلی جنسێتیی و نەتەوەیی و تەمەن و توانستیی.
  • هیچ کەسێك دەسەڵاتی بەسەر ئەوی دیکەدا نەبێت.
  • سیستەمی ئابووریمان ( سەرمایەداریی) نادەدواریانەیە ، نادروستە و ڕاوەستاو و سەقامگیریش نییە .  خزمەتێکی یەکجار گەوەرە بە کەمایەتیەکی یەکجار کەمی خەڵک دەکات.
  • سنوورەکانی نێوانی نەتەوەکان هێڵێکی خەیاڵییە و دەبێت هەڵوەشێنرێتەوە.
  • لە ڕاستیدا گرفتەکانی کۆمەڵ بە چاکسازییکردنی  سیستەمی کرمێ بوو،  لابەلا نابێتەوە.  پێویستمان بە ڕێگایەکی تەواو جیاواز بۆ ڕێکخستنی هەموو شتەکان ، هەیە.

 

ئەوەی ئینگلیزی دەزانێت بۆ ئەوەی تەواوی وتارەکان ببینێت ، ئەوە با کرتە لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکات:

https://www.anarchistcommunism.org/wp-content/uploads/2018/04/REBEL_CITY_No8.pdf

 

 

کاتی ئەوە هاتووە کە پەیەدە مەرجی خۆی بەسەر ئەمەریکادا بسەپێنێ، یاخود

 

کاتی ئەوە هاتووە کە پەیەدە مەرجی خۆی بەسەر ئەمەریکادا بسەپێنێ، یاخود

28/04/2017

ئێستا بەتەواوی دەرکەوت کە هێڕشەکەی تورکیا بۆ سەر شەنگاڵ و ڕۆژاوای کوردستان بە ئاگەداری بارزانی و ئەمەریکا و ڕوسسیا بووە ، زۆر نزیکیشە کە سەریشیان بۆ لەقاندبێت ، نەك هەر ئاگەدار بووبێتن.
کەواتە ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کە پەیەدە مەرجی یەکەم و سەرەکی خۆی بەسەر ئەمەریکادا بسەپێنێت ، یا تورکیا لغاو بکات، یاخود ئەمان هاوپەیمانیییەکەیان لە تەك ئەمەریکادا هەڵوەشێننەوە ، کە لە ڕاستیدا ئەو هاوپەیمانییە ، کە چوونە جەنگە لەگەڵ ئەمەریکا دژ بە داعش و هێڕشە بۆ سەر ڕەقە لە ئێستادا، تەنها خزمەت بە بەرژەوەندی ئەمەریکا و سوریا و تورکیا و ئێران و وڵاتانی ڕؤژاوا دەکات ، نەك کێشەی کورد لە هیچ بەشێکی کوردستانا .
ئاشکرایە کە لە ئێستادا ئەمەریکا و وڵاتانی ڕؤژاوا، پەیەدە و هێزە سەربازییەکانیان زیاتر پێویستە ، تاکو ئەمان ئەمەریکاو ئەو وڵاتانەیان پێویست بێت.
ئیتر کاتی پتەوکردنی کانتۆنەکانە لە ڕوی ئابوریی و کولتوری بەیەکەوەژیان و پەروەردەی مرۆدۆستی و ئازادیخوازنە ، زیاتر لە هێرشکردن بۆ سەر داعش و قوربانیدان بەم هەموو تێکۆشەرانە و هارکردنی زیاتری تورکیا لە کورد لە ڕۆژاوا و باکور و باشووریش.

 

جەنگە نهێنییەکانی بریتانیا:

Britain’s Secret Wars

 

T.J Coles                             زاهیر باهیر

24/04/2018

جەنگە نهێنییەکانی بریتانیا:

 

لەم پۆستەدا من خویندنەوە بۆ ئەو کتێبە بەهادارەی کە ساڵی 2016 دەرچووە ناکەم ، تەنها ئەوەندەی بکرێت چەند دێڕێکی لەسەر دەنوسم و گەلێك لە نهێننییەکانی دروستکردنی جەنگەکان لە لایەن دەزگە سیخوڕییەکانی ئەمریکا و بریتانیاوە ، کە زۆرێك لە ئیمە نایزانین ، دەخەمە بەرچاو و هیوادارم ئەوانەشی کە ئینگلیزی دەزانن بتوانن ئەو کتێبە لە هەلێکدا بخوێننەوە.

لەم کتێبەدا باس لە ڕۆڵی برتیانیا و دەزگە سیخوڕییەکەی کە ناوی MI6 [ ئێم ئای سکس ] لە هەڵگیرسانی ئەو شەڕانەی کە کراون و دەستوەردانی ئەم دەزگەیە و حکەمەتە یەك بەدوایەکەکانی بریتانیا کە لە نێوانی ساڵانی 1583 و 1914 وە کە تەدەخولیان لە لە 171 وڵاتا لە سەرجەمی  193 ولاتا کردووە.

بەڕاستی کە ئەم کتێبە دەخوێنیتەوە و گەر هەستی مرۆڤایەتییت تیادا بێت تف و نەحلەت بۆ دامەزراوەی سیاسی و ئابووری بریتانی کە حکومەتەکانی  و دەزگە سیخوڕییەکانی ڕەنگەدانەوەی ئەو سسیستەم و سییاسەتانەیە ، دەکەیت،  ئەمە جگە لەوەی کە وەکو من دەبیتە یەك پارچە ڕك و کینە و کاتێکیش کە هیچت بۆ ناکرێت ، هەر گێنگڵ دەخۆیت  و خۆت دەخۆیتەوە و حەز دەکەیت ببیتە بورکانێك و دونیا سەرەو ژێر بکەیت .  هاوکاتیش ڕك و کینەشت ئەستورتر دەکات سەبارەت بەو گەمژانەی کە ئەم وڵاتە بە دایکی دیمۆکراتییەت دەزانن و چاوەڕوانی پەخشکردنی دیمۆکراتییەت و بە خەڵات ناردنی دەکەن بۆ ولاتانی خۆیان و وەکو نمونەیەکی سەرلەبەر لە مافی مرۆڤدا ڕای دەگرن.

 

ئەم کتێبە پێشەکییەك و 14 چاپتەرە و بەرەنجامێکە ، کە تیایدا باس تەنها لە 14 وڵات دەکات کە چۆن بریتانیا دەستی چەپەڵی خۆی گەیاندوەتێ و وەیشومەی شەڕ و مردن و وێرانکاری و نەبوونی و برسێتی و نائومێدی بەسەر جەڵکەکەیدا ، بەخشیوەتەوە.

لە هەموش، بۆ نەگبەتی ، خۆشتر ئەوەیە کە بە دۆکۆمێنتەوە ئەوانەمان بۆ دەسەلمێنێ کە چۆن هاوکات یارمەتی حکومەتە بکوژ و بڕەکان کراوە هەر ئاواش هاریکاریی موعارەزەکانیشیان کراوە .

سەبارەت بە هندستان و دەستتێوەردان و حوکمکردنیدا لە ناوەڕاستی چەرخی ڕابوردوودا کە بریتانیا چۆن بووەتە هۆی مردنی 29 ملیۆن کەس لەوێ .

لە دوای ساڵی 1840 وە بریتانیا لە هەوڵی لاوازکردنی ئابوریی وڵاتانی دیکەدا بووە لە ڕێگای هێنانە خوارەوەی نرخی کاڵاو پێداویستییەکانی ئەو وڵاتانەدا بە ناردنی بەروبومی خۆی بۆ ئەوێ بە نرخێكی یەکجار هەرزان بۆ تێشکاندنی ئابووریی کشتوکاڵی و پیشەسازی ئەو وڵاتانە.

لەساڵی 1997 دا دۆکۆمێنتێك لە لایەن Chatham House [ کە مەعهەدێکی خێزانی مەلیکییە کە بە حساب سەربەخۆیە و سەبارەت  بەکاروباری جیهانی، سیاسەت دەکێشێت بۆ سەقامگیرکردنی ولاتان ]  لەو دۆکۆمێنتەدا سیاسەتی دەرەوەی برتیانیای بۆ چەرخی 21 تیادا کێشراوە ، ئەمەش ئەوەندە گەورەیە بووەتە کتێبێك و کە لەلایەن کۆمپانیا زەبەلاحەکانەوەی  وەکو بانق و کۆمپانیای نەوت  و ئەوانی دیکە  کۆمەكی پێکراوە و پشتگیریی لێکراوە .  لێرەدا واهاتووە کە سەرکەوتنی ئەم سیاسەتە ئەو پەڕی نهێنی پاراستنی دەوێت.  ئەم دۆکۆمێنتە ، یا ڕاسستر ئەم کتێبە گەرچی ساڵی 1997 سەردەمی حوکمی لەیبەر [ کرێکاران] کەوتە ڕوو بەلام لە سەرەتای گەرمەی جەنگەکانی صۆمالیا و ڕوانداو هەیتی و ئەوانی تری 192 و 1994 دا نوسراوە و کاری لەسەر کراوە.   لێرەدا سەبارەت بە هاریکاری حکومەتی تورکیا دژ بە کوردەکان و ڕاهێنانی بەشێك پۆلیس و سیخوڕی تورکیا کراوە بۆ سەرکوتکردن و ڕاگواستنەوەی کوردەکانی باکور.   هەر لەم دۆکۆمێنتەدا [کتێبەدا] باس لە گڵۆبەڵایزیشین دەکات کە چۆن بتوانرێیت بەروبوومی سروشتی وڵاتانی دیکە تاڵانبکرێت و بەکاربهێنرێت ، بێ گومان بۆ بەرژەوەندی بریتانیا و کۆمپانییەکانی .

لەم کتێبەی سەرەوە ، جەنگە نهێنییەکانی بەریتانیا ، باس لەوە دەکات کە چۆن بریتانیا ڕاهێنانی بە هێزێکی حکومەتی سربلانکە کردووە بۆ سەرکوتکردن و پاکتاوکردنی نەیارانی کە لە ساڵی 2009 داسوپای سریلانکە  توانی 40 هەزار تامەلی لە شوێن و زێدی خۆیان هەڵکەنێت.

لە بەشی سوریا-دا دەڵێت  ئەم ولاتانە هەر بە کەڵەگایی هێڕشیان کردە سەر سوریا ، چونکە چارتەری 51 ی ساڵی 1945 و ” دەوڵەتە یەکگرتووەکان دەڵێت: لە دوو حاڵەتا دەتوانیت هێڕشی سەربازی بکەیتە سەر ولاتێك ، کاتێك کە بەرگریی لە خۆت دەکەیت و کاتێكش کە بە بڕیاری دەوڵەتە یەکگرتووەکانە.

لە دۆکۆممێنتەکەی 2005 دا بەشی سیخوڕیی ئەمەریکی ، سی ئای ئەی، پێشبینی ئەوەی کردووە کە ڕاپەڕین دژ بە حکومەتە هەڵنەبژێڕراوەکان دەکرێت ئەوەبوو لە ساڵی 2010 و 11 دا ڕوی دا.

ئەمەریکاو بریتانیا سەبارەت بە گۆڕینی حکومەت لە تونس و میسردا ڕایان وا بووە کە موبارەک و بن عەلی دوای پلانەکەی ئەمەریکا نەکەوتن لە بەرزکردنەوەی نرخ داو لە داشکاندنی باج لەسەر نێردراوەکانی ئەوان و تەواونەکردنی پرۆسەی بەتایبەتی کردنی کەرتە حکومییەکان. لەبە ئەمەش بزنسئ ئەمەریکی و ئەوروپی دەیانەوێت لەدەست موبارەک و بن عەلی ڕزگاریا ببێت  .  هەرچیش سوریا و لیبیایە ئەوە حسابیان  سەر بە کەمپی ڕووسییا بۆ کراوە و زۆربەی بەروبوم و کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵی و نەوتە بەدەست دەوڵەتەوەیە. گەرچی ڕایان وابوو کە ئەسەد ڕیفۆرمی کردووە بەڵام هەر لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدایە.

نوسەری کتێبەکە دەڵێت هەوڵی ئەمەریکا و بریتانی دەگەڕێتەوە بۆ حەفتاکان کە گروپی تیرۆریستی ئیسلامییا لە پاکستان و ئەفغانستان و چین و میسر وفلیپین چەند وڵاتێکی دیکە دروست کردووە، تاکو ڕوسیا بئاڵێننە شەڕی ئەفغناستانەوە و زەفەری پێبەرن وەکو بردیان .

دەڵێت سەرچاوەیەکی سیخوڕی پێی وتووە کە ئێم ئای 6 لە ساڵی 2010 دا  کە لە ڕێگای  100 هەزر سەربازەوە سوریا داگیربکەن بە یارمەتی گروپە تیرۆریستەکان ، بۆ ئەمەش ڕاهێنان بە زۆرێك  لە تورکیا کراوە و بە نهێنی لە لیبیا و لە باکوری لوبنانیش .  بەدۆکۆمێنت نیشای دەدات کە کابرایەكی سەرەكتیرۆریستان بە ناوی ئال-هەراتی 200 هەزار یورۆی پێدراوە ، ئەمەش کەشف بوو چونکە ئەم پاریە دز چووە سەری و پارەکەیان دزیی ، کاتێك کە پۆلیس بانگکراوە ئەو بە پۆلیسی وتووە ئەو سەفەری فەرەنسا و ئەمەریکا و قەتەر و سعودییەی کردەو ئەم پارەیەی پێدراوە تاکو لە لیبیا بتوانێت پیلان دژ بە قەزافی بگێڕێت ، ئەمە لە ساڵی 2011 دا کەشف بوو.  پەیمانێکی تایبەتی لە نێوانی ئۆباما و ئەردۆگانا لە ساڵی 2012 دا  واژۆ کراوە کە تورکیا نێوەندێك بێت هەم بۆ ڕاهێنانی گروپە تیرۆریستەکان لە لایەن سیخوڕەکانی ئەمەریکا و برتیانیاوە و هەم بۆ گواستنەوەی چەك بۆ لیبیا و بۆ سوریا [ ئەمە ئەوە دەگەیەنێت  کە ئەمە سڕە و سڕی زیاتریش هەیە لەژێر دەستی ئەردۆگانا بۆیە ناتونن هیچی پێبکەن و بڵێن ، چونکە خۆیان سەری تیرۆریستەکانن و ئەردۆگان تەنها یارمەتیدەر بووە لەو ساڵانەدا]

Xxxxxxxxxxx

سەبارەت بە لیبیا : ئەم وڵاتانە هەر لە سەرەتاوە چاویان بڕیوەتە سەروەت و سامانی سروشتی لیبیا، هەر لە ساڵانی حەفتاکانەوە ئەمان لە پلان و پیلانگێڕێتییدا بوون دژ بە لیبیا،.  لە مانگی شوباتی ساڵی 1996 دا پیلانێکیان دژ بە قەزافی گێڕا کە دەزگەی سیخوڕی بریتانیا 100 هەزار پاوەنی لەوەدا سەرفکرد  لە ڕێگای تۆڕێك لە ئەفسەر و سیخوڕەکانی خودی لیبیاوە کە لە دوای ساڵی 2000 وە دەرکەوت کە سەرۆکی تۆڕی سیخوڕی لیبیا ، موسا کۆسە ، کە گوایە دەبڵ سیخوڕ بووە هەم هی لیبیا  و هەم هی ئێم ئای 6 ی بریتانی .  ئەمان هەر زوو بنکەی خۆیان لە شاری  بەنغازی کە بنکەیەکی بە هێزی موسڵمانە تیرۆریستەکانی لیبیایە ، داکوتا و کەوتنە یارمەتی ئەوان.

لە کاتێكدا کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەم وڵاتانە بە هاوکاری گرۆپە تیرۆریستەکان مناڵانی لیبییان دەکوشت دەیڤد کامیرۆنی سەرەك وەزیرانی بریتانیا تەسریحی دا وتی : لیبیا یەکێکە لە دەوڵەمەندترین وڵاتی ئەفەریقی و نۆیەمین سەرچاوەی نەوت و غازە لە جیهاندا .  تەماشای ئەم چاوتێبرینە بکەن  کە پیلانەکەیان 50 هەزار کەسی کوشت و کولفەی خەسارەی لیبیاش چووە 200 ملیار دۆلار . بەم شێوەیە ئەو کنەکردنەی کە ئەم دەزگە سیخوڕییانە کردیان ئەوە بوو لە ساڵی 2011 دا بۆیان چووە سەر و بە سەروەت و سامانی ئەو وڵاتە شاد بوون.

 

سەبارەت بە عێراق:  ئەوە خۆمان دەزانین کە چییان کرد بە عێراق بەڵام لێرەاش زۆریان کرد بۆ گەمژاندنی مرۆڤی برتیانی تا ئەو ڕادەیەی تەنها لە سەدا 6 یان دەزانن کە 1.03 ملیۆن عێراقی سەرەنجام بریندار و پەککەوتەو کوژراوە، لە سەدا 59 یان  وائەزانن کە خەسارەی عێراقییەکان  تەنها 10 هەزار کەس بووە  ئەمە بە گوێرەی پوڵیکی نوێ . لەم کتێبەدا واهاتووە کە کۆڵۆنیالی بریتانی دێرك هارڤی وتویەتی کە مەترسی سەرەکی لە عێراق دا زەرقاوی و گروپە ئیسلامییە تیرۆریستەکان نییە ، بەڵکو کەسەکانی ڕژێمی پێشوو دۆستەکانییەتی.  هەروەها هارڤی ئەوەشی وتووە کە بۆ مەبەستی پاگەندە هەر کەس دژ بەداگیرکردنی عێراق بوایە بە قاعیدە دراوەتە قەڵەم .  دەڵێت سەربازێک لە کوردستانا [ بەشی عێراق] لە ساڵی 2009دا وتویەتی کە لە عێڕاقدا 3 دەسەڵات هەیە ، حکومەتی مەرکەزیی ، هەرێم و دەسەڵاتی داعش [ سەیرە ئەو کاتە ئێمە هەر ناوی داعشمان نەبیستبوو کەچی ئەو وا دەڵێت]

نوسەری ئەم کتێبە ڕای وایە  تەسلیمکردنی موسڵ تاکتیکێك بوو دژ بە کوردەکان ، کە هەر پێشمەرگە بوو کە شەڕی دژ بە داعشیان کرد .  دەڵێت لە حوزەیرانی 2014 دەدا  وەزیرێکی حکومەتی شیعە بە World Next Day  وتووە کە ئیدارەی ئۆباما بۆ دوو مانگ بوو دەیانزانی کە داعش هێڕش دەکاتە سەر دوو شاری عێراقی کە لەئێستاشدا هێڕش بۆسەر بەغداد دەکەن و لە تورکیاش ڕاهێنیان پێکراوە.  داعشیش لە لایەن سعودییەوە هاریکایی و کۆمەك کراوە کە بە گوێرەی دۆکۆمێنتێک سعودییە 3 ملیار دۆلار کۆمەکی بە جیهادییەکان کردووە.  دەڵێت قونسلییەتی ئەمریکی لە بەغداد لە ڕۆژی 2/6/14 زانیویانە کە داعش موسڵ داگیر دەکات بەڵام بە مالیکییان نەوتووە..

دەڵیت یەکێکی سەر بە هێزی  دژە تیرۆری پێشینەی ئەمەریکی وتویەتی:  زۆرێك سەرمایەگوزارییان لە تورکیا لە بزنسی توندڕەوەکانا کردووە .. ئەگەر ڕووبەڕووی ئەوە ببیتەوە و لێپێچینەوە بکەیت ئەوە پرسیاری زۆر گرنگ دەوروژێنێ سەبارەت بە جەنگاوەرەکان، قازانجەکانیان و ئەوانی دیکەی لە جەنگ سوودمەندبوون، ئایا ئەمە تەحەمولی ئەوە دەکات کە تەنگ بە تیرۆریستەکان  هەڵبچنرێت؟

لە ڕەدەڵ و بەدەڵەکەی تورکیاو داعش دا بۆ ئەو ژمارە کەمەی قونسلییەتی تورکیا لە موسڵ، تورکیا 700 کەسی بەرداوە کە هەندێکیان ، جیهادییە بریتانییەکان بوون.

کاتێکیش کە حەملەی خەڵك پەیداکردن بۆ داعش لە ئەمریکا و بریتانیا و فەرەنسا دەستی پیکرد بە خەڵك دەوترا ” وەرە بۆ سوریا لەوێ شەڕ لە بەرانبەر پارەی نەختینە و ژن-دا هەیە،   بەم شێوەیە وڵاتی خۆمان بەجێهێڵا و روومانکردە سوریا”

 

دەربارەی ئێران:   دەڵێت بەشێکی گرفتی ئەمەریکا و بریتانیا لەگەڵ ئێرانا ، ئەوەیە کە ئێران دەیەوێت لە ڕێگەی پاکستان و ئەفغانستانەوە بۆری نەوت و غاز بۆ هیندستان و چین، بنێرێت.  ئەش بەرژەوەندی ئەنگلۆ-ئەمەریکی دەخاتە مەترسییەوە.  بۆ ئەمەش ئیسرائیل و ئەمەریکاو بریتانیا [ تۆڕە سیخوڕییەکانیان] کەوتنە جەنگی چەپەڵەوە دژ بە ئێران .  لە دەمی سەرۆکی تۆڕی سیخوڕی بریتانیاوە، جۆن ساوەرس لە ساڵی 2012 دا ئەوەی درکان کە دەزگە سیخوڕییەکان لە 2008 وە لە ئێرانا کنەیان دێت.

ئەوەش کەشف بووە کە لە مانگی نیسانی 1980 دا هێزی تایبەتی بریتانیا ڕاهێنانی بە 28 بو 30 لە پیاوەکانی خومەینی کردووە.

هەر لێردا هاتووە کە دەزگە سیخوڕییەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا و بریتانیا 5 لە پسپۆڕەکانی ئەتۆمی ئێرانیان کوشتووە ، کە ئەمانەن: موستەفا ئەحمەدی-ڕۆشەن، مەسعود عەلیمۆحەمادیی، ئەردەشێر هۆشینپاوەر، دەروێش ڕەزانجادیی و مەجید شەهراریی.

 

یەمەن:  لە کۆتایی حەفتاکانا سی ئائ ئەی و ئێم ئای 6 هەندێك لە یەمەنییە فاشستەکانیان ڕاهێنان پێدەکرد تاکو ڕوسیا ڕاکێشنە ناو شەڕەکەی ئەفغانەوە، ئەمەش لە دەمی ڕاوێژکاریی قەومی جیمی کارتەری سەرۆکی ئەو کاتەی بریتانیا ، کە برێزنسکی بوو، درکێنرا.  پلانەکەش کاری پێکرا و توانرا ڕوسیا بۆ شەڕەکە ڕاکێشرێ و ئیفلاسی پێبکات و سەرەتا بێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی شوورەوی.

 

ئۆکرانیا:  کێشەی ئەمەریکا و بە تایبەت ئەوروپا لەگەڵ ئۆکرانیا کێشەی ئابوریی بووە ، هەر لەبە ئەوەش سەرجەمی کێشە سیاسییەکان ڕەنگدانەوەی مەسەلە ئابورییەکە بووە .  کاتێک کە ئۆکرانیا سەربەخۆ بوو لە ساڵی 1991 بووە خاڵی بەیەکادانی ڕوسیا و  ڕۆژاوا و ئەومەریکا. لە سەدا 17 دانیشتوانی ئۆکرانیا کەمایەتی ڕوسین لە سەدا 50 ی مامەڵەی ڕوسیا غاز و نەوتە بەم شێوەیە ئۆکرانیا دەروازەی چوونەناوەوەی ڕوسیایە بۆ ئەوروپا، هەر وەکو چۆن مەکسیکۆ بۆ ئەمەریکا بایاخی تایبەتی خۆی هەیە بەو چەشنەش ئۆکرانیا بۆ ڕوسیا.  بەدەستهێنانی وزە  مەبەستی سەرەکی بریتانیایە،  دوای ئەوەش هێزی کاری هەرزان وکاڵا دێت هەروەها بۆ ئەوروپاش گرنگە کە لە سەدا 80 ی غازی ڕوسیا بە ئەوروپا دەفرۆشرێت. ئەمانە هەمووی وادەکات کە جەنگی نێوانی ئەم 3 لایەنە بەردەوام بێت ئەو هەموو دەنگەدەنگەی ئیعلام و خۆجیڕکردنەوە لە یەکدیی و سیخوڕی ئەمەریکا و برتیانیا و دەستوەردان لە حکومەتی ئەوێ و بەشداری پرۆتێست و خۆپیشاندانەکان لە لایەن سەر بە ئەوروپییەکان و ئەمەریکییەکانەوە هەمووی بۆ ئەوەیە ،  نەك بۆ مافی مرۆڤ و بەهاو بەرژەوەندییەکانیان.

 

سریلانکە : وڵاتێکی دیکەیە کە لە م کتێبەدا هاتووە و ڕۆڵی سسیخوڕەییەکان و سیخورەکانی برتیانیا بە ئاشکرا دەردەخات کە هەندێك ڕاستیی کە تا ئێستا زۆربەی هەرە زۆرمان نەمانبیستوە.  ئێ جۆنیشی ببیستین بێ گومان میدیا هەرگیز باس لە ڕؤڵی سیخوڕەکان ناکات لە وێرانکردنی وڵاتان و کوشتن و بڕێنی خەڵکانی هەژاردا.

لێرەدا باس لە یارمەتی و ناردنی چەکی بریتانی بۆ حکومەتی سریلانکە دەکات کە لە ساڵی 2009 دا بوە هۆی ڕاماڵینی تامەلییەکان لە زێدی خۆیان و کوشتنی 40 هەزار کەسی سیڤل.  جەنگی ئەهلی لەوێ لە ساڵی 1982 دا بەڕێوە بوو ، هەر لەو کاتەوە بریتانیا لەسەر داخوازی حکومەتەکەی هێزی بۆ کارو ئامانجی  تایبەتی لەوێ پێکهێناوە بەناوی دژە تئرۆرەوە ئەمەش لەژێر ناوی دامەزراندنی کۆمپانیایەکدا بۆ درێژەدان بەو کارە،  هاوکاتیش موسادی ئیسرائیلی ڕاهێنانی بە هێزی تامیلییەکان دەکرد دژ بە حکومەت.

لە ساڵی 2004 دا بزوتنەوەی تامیل کەرت بوو Karuna [ کەرونە] جیا بووەوە لە تامیل و کەوتە شەڕ لەگەڵیان و توانی 6000 ئەندامی تامیلییەکانن بکوژێت .  دواتر دەرکەوت کە کەرونە پیاوی بریتانیا بووە و لە ساڵی 2007 دا بە پاساپۆرتێکی مزەوری دیبلۆماسیانە هاتە بریتانیا  کە پێی زانرا لەژێر فشاردا بڕیار درا کە دادگایی بکرێت   بەڵام دواتر وتیان کە بەڵگەی تەواو نییە تاکو بدرێت بە دادگا[ لەوە دەکات کە دەزگەی سیخوڕی بریتانی نەیهێشتبێت].  لە تەموزی 2007 دا حکومەت لەوێ بڕیاری دا کە بوجەی میلیتەری بە ڕێژەی لە سەدا 45 زیاد بکات هاوکاتیش قەبارەی سوپای ئەوێ بە 50 هەزار بۆ 168 هەزار زیاد بکات.

دوای جەنگی نێوانی تامیلییەکان ژمارەی چەکدارانییان دابەزی . ئەو 1000 کەسەشیان کە مابوو کوژران و ئیتر کۆتایی بە بزوتنەوەکەیان هات بەڵام لەسەر حسابی 40 هەزار مەدەنیدا.

بوجەی سوپای حکومەت لە ساڵی 2012 دا 2.1 ملیاردۆلار بووە کە لە ساڵی 2011وە بەڕێژەی لە سەدا 7 زیادی کرد..

 

لە چاپتەری 9 دا باسی کۆڵۆمبیا دەکات:   لە ساڵی 2010 وە بریتانیا چاوی بڕییە کۆڵۆمبیا کە وەسفیان دەکرد کە زۆر بە بایاخە بۆ هەناردەی بریتانی کە ئابورییەکی باشی هەیە لە ئەمەریکای لاتیندا و لەبارە بەهۆی ئەوەی کە کار بە منداڵ دەکرێ و chemical warfare ، تیمی تەسفییەکردنی موعارەزە و هێزی میلیشیا و سیاسەتی پاکۆدانی هەژارانی کەمایەتییە نەتەوەییەکان ، لە کۆڵۆمبیا هەیە[ ئەمانە زەمینەی لەبار بوون بۆ بریتانیا بۆ کردنی بزنس لە کۆڵۆمبیا] .  کۆڵۆمبیا لەسای هێزە میلییشیاکانی حکومەتەوە زۆربە خەڵکی مەدەنی لەنا بردووە هاوکاتیش بزوتنەوەی فارس-یش بەرپرسیار بووە لە لەناوبردنی لە سەدا 25 ی خەڵکی مەدەنیی. هێزە میلیشیاکان بەرپرسیار بوون لە بازرگانی لە سەدا 80 ی مادە هۆشبەرەکانی کۆڵۆمبیا.

لە کۆڵۆمبیا کێشەی زەوی کێشەیەکی سەرەکی بووە کە لە سەدا61.2 زەوی ئەوێ لە لایەن 10 هەزار خاوەنزەوییەوە کە بە ڕێژەی سەدی دەکاتە تەنها 0.4 دانیشوانی کۆڵۆمبیا، زەوتکراوە.  هەر ئەمەش بوو کە بزوتنەوی فارس لایەنگریی زۆریان هەبوو ، لە ساڵی 1998 دا لە سەدا 60 ی کۆڵۆمبییان کۆنترۆڵ کردبوو .  لە ساڵی 2000 دا زیاتر لە 317 هەزار کۆڵۆمبی بەناچاری ماڵ و زێدی خۆیان بەجێهێڵا.

لەو بەشەدا باس لەوە دەکات کە USB  کابرایەک کە پەیوەندی لەگەڵ هێزی میلیشیا هەبووە لە لایەن پۆلیسەوە گیراوە ، لەوێدا دەرکەوتووە کە 890 سیاسی لە لایەن ئەم کابرایەوە، بڤەە هەموویان  بە بڕی 1.5 ملیۆن دۆلار موچەیان بۆ بڕاوەتەوە [ دیارە هەمووان دەزانین کە ئەم بەرتیلە بۆ].

 

لە چاپتەری 10 دا دا باس لە Papua [پاپۆییە]

لە ساڵی 1962 ئەمەریکا فشاری خستە سەر هۆڵەندە تاکو ڕۆژاوای پاپۆیی بخاتە ژێر کۆنترۆڵی UN  وە ، ئەمەش بەیارمەتی و کۆمەکی بریتانیا کراوە بە مشاورە لەگەڵ سوهارتۆی دیکتاتۆری سەرۆکی ئەو کاتەی ئەندەنوسیا کە ئەم کابرایە لە لایەن ئەمەریکا و بریتانیاوە دەستخۆشی لێکرا بۆ لەنابردنی 500 هەزار کۆمۆنیست و یەک ملیۆن جوتیاریش .  سوهارتۆ سی ئای ئەی و ئێم ئای 6 بریتانی هێنایانە سەرحوکم تاکو ئەوەی کە خۆیان ناتوانن ئەنجامیبدەن ئەم بیکات بۆیان.  ئەندەنوسیاش بە فەرمی لە ساڵی 1969 ڕۆژاوای پاپۆییە ی داگیرکرد  ، دواتر هەڵبژاردنێیكی قەشمەرجاڕی بە 1026 کەسی ئەوێ ، کرد کە بەڕێژەی سەدی دەکاتە لە سەدا 1 ی دانیشتوانەکەی .   ئەم هەڵبژاردنەش لە لایەن بریتانیا و ئەمەریکاوە بە دادوەرییانە و بێ دەستێوەردان و سەربەخۆ، ناسرا.

دیارە هەموو ئەم ناڕەوایی و کارە نامرۆیانە لە پێناوی بەرژەوەندی ئابورییدا دەکرا کە بریتانیا بەرژەوندییەکی زۆری لە ئەندەنوسیا و ڕۆژاوای پاپۆییە هەبوو کە بۆ ئەمان دەهێنرا کە چاوپۆشی لە مافی مرۆڤ و کارە دڕندانەکانی دیکەی سوهارتۆ ، بکرێت.

 

لە بەندی 11 دا باس لە صۆماڵیا دەکات:

صۆماڵیا بە وڵاتێکی هەژاریی و بێ بارانیی و بێ بەرووبومیی ناسراوە و کە ساڵانە دەسڕێ پیتاککردنی بۆ ڕاخراوە.  ئێمە هەموومان ئاوا ئەو وڵاتەمان ناسیوە ، بەڵام ڕاستییەکەی ئاوا نییە و ئەم وڵاتانەن کە بوونەتە هۆکاری ئەو هەژاری و نەدارییەی کە لەوێ هەبووە و هەیە.   ساڵی 1992 کە وشکەساڵی و برسێتی دەستیپێکرد هەلێکی باشی ڕەخساند  بۆ بریتانیا و ئەمەریکا کە ڕاستەوخۆ دەستوەردەن لەو وڵاتە کە لە هەقەتا لەژێر ناوی کەمپەین بۆ نەهێڵانی وشکەساڵی و برسێتی،  کەمپەینی داگیرکردنی مافی مرۆڤی صۆماڵی، دەستیپێکرد.

لە ڕاستیدا هەوڵی داگیرکردنەکەی ئەوان لە 1992 دا بۆ ئاڵۆزکردنی حکومەتی ئەو کاتەی صۆمالیا و زامنکردنی سامانی نەوتی ئەوێ، بوو،  نەبا ڕوسیا و چین پێش ئەمان بیگەنێ.

بە بەڵگەوە نوسەری ئەم کتێبە پێمان دەڵێت کە زۆرێک لە ئەندام پەڕلەمانەکانی ئەوێ بە پشتی هێزی سەربازیی دەرچووبوون و دوای ئەوەش مانگانە 600 پاوەندیان لە لایەن بریتانیاوە بۆ تەرخان کراوە، کە سەرجەمی بوجەی ئەمەش چووەتە 15ملیۆن پاوەن.

هەواڵێک کە ئێمە لێی بێ خەبەر بووین، ئەبو خەتادە بوو،  کە بەڕەگەز ئەردەنی بوو ، ئیمامی مزگەوتێك بوو کە گوایە توند ڕەو و هاوڕای داعش بووە و خەڵکی بۆ پەروەردەکردون بۆی ناردون .  ئەبو خەتادە گیرا و درایە مەحکەمە و دواتر ڕەوانەی ئەردەن کرایەوە ، گەرچی خۆی نەی دەویست بینێرنەوە، گوایە ژیانی لە مەترسیدایە .  لەم کتێبەدا ئەوە دەردەکەوێت کە ئەبو خەتادە پیاوی ئێم ئای 6 ی ئیرە بووە و ئەو ماوەیەیەی کە بەندکراوە ئەم دەزگە سیخوڕییە هەموو مەسرەفێکیان کێشاوە هەر لە پێڵاو و پۆشاکی خۆیی و منداڵییەوە تاکو بازاڕیشیان  بۆ کردووە ، ئەم بەندیش نەبووە لە بەندیخانە ، بەڵکو لە خانویەکدا بووە وەکو ئەوەی کە لەوێ بەندکرابێت و کرێکەشی بۆ دراوە.

قەرسەنەکانی صۆماڵیا کە میدیا زۆریان لەسەر دەنوسێت و گوایە ئەوانە مافییان و خەڵك ڕوتدەکەنەوە و کەسانی بێگانە بە دیل دەگرن و بوونەتە هۆی نەبوونی قوتی منداڵانی صۆماڵیا.  ئەمەشیان ، ئەم کتێبە بە بەڵگەوە دەری دەخات کە پێچەوانەکەی ڕاستە .  ئەوە بەلەم و کەشتییەکانی وڵاتانی ئەوروپی بوون کە ڕاوی ماسسیان لەوێ دکرد و پشتگیریشیان لە لایەن دەزگە سیخوڕییەکانەوە دەکرا ، ئەوە ئەمانن قەراصنەکانی دەریا و بڕینی قوتی منداڵانی صۆمالیا ، ئەوە ئەمانن کە 4 ملیۆن منداڵی ئەوێیان برسی کردووە.  ئەم کارەش بە یارمەتی ڕێکخراوی Islamic Courts Union  کە بریتانیا کۆمەکی پێدەکرد لە پیلانگێڕان و مەحفکردنەوەی بەناو قەراصینە صۆمالییەکاندا.  ئەوەتی قەراصینە ئەوروپییەکان ڕاوی ماسی لەوێ دەکەن، بۆ خەڵکی صۆماڵی  بە ئاشکرا دیارە کە ژمارەی ماسیی لەو محیتەدا کەمیکردووە.

 

چاپتەری 12 سەبارەت بە بەنگلادشە:

 

یەک منداڵ لە 4 منداڵی بەنگڵادشی خواردنی تەواو و بەسوود ناخۆن ، 60 ملیۆن لە دانیشتوانەکەی داهاتی ڕۆژێکیان بەرانبەر بە تاکە دۆلارێکە، 15 ملیۆنیان داهاتی ڕۆژانەیان تەنها لە بەرانبەر 20 سێنتی پاوەنێکی بریتانییە [ پاوەنێک 100 سێنتە] ، ئەو پەڕی برسێتی هەیە و خراپترین کولتوری باوکسالاریی بوونی هەیە لە سەدا 60 ی ژنانیان لە بەرانبەر لە سەدا 25ی ژنانی بریتانییدا ڕووبەڕووی مامەڵەی خراپ و توندووتیژی دەبنەوە.  ئەم وڵاتە لە ڕیزبەندیی متمانە و هێزی جێندەیی UN دا لە ڕیزی 108 دایە لە سەرجەمی 109 وڵاتا هەروەها بەرزترین بڕی مردنی ساوایانی تۆمارکردووە.  وڵاتێك ئەمە حاڵی بێت باشترین زەمینە بۆچەوساندنەوە ڕووتانەوە و ناعەدالەتی، سازاندووە ، بەیەک وشە بۆ بزنس، بۆ بریتانیا و ئەمەریکا زۆر باشە، کە هاوکاتیش زۆرێکیان شارەزایی و نیمچە شارەزایی کاریان هەیە، خاوەنی زەوییەکی بەپیت و پێزن و خاوەنی بڕێکی زۆری نەوت و خەڵوزن ، لەسەرو ئەمانەشەوە بەنگلادش لەهەموو وڵاتانی خواروی ئاسیا کارئاسایی زیاتریی  بۆ بزنس تیدا کراوە، واتە هەموو مەرجەکانی دروستبوونی سەرمایە فەراهەم دەکات ، یانی کرێکاران هیچ مافێکیان نییە، دەکرێت 24 کاژێر کاریان پێبکرێت، هەرکات بتەوێت دەریان کەیت، کرێی کەمیان بدەییتێ ، لە هەلومەرجی خراپدا کاریان پێبکەیت، مۆڵەت و ئیجازەی منداڵبوون و نەخۆشی کارەساتی خێزانی و لەم مافانە یا نییە یا هەر دەگمەنە. لەمە باشتر بۆ بزنس چی تر هەیە؟؟!!

بەتالوێنی ئەنجامدانی چالاکی خێرا:

لە ساڵی 2002 دا پارتی ئوومە ئەو هێزەی سەرەوەی بە ناوی  پرۆسەی ‘پاککردنەوەی دڵ’ دروست کرد کە لە ڕاستیدا بۆ هێڕشکردنە سەر هەژاران بوو بەتایبەت ئەوانەی کە نەیان دەویست  بچەوسێنرێنەوە.  بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لەو عەمەلییەدا 40 هەزار سەربازی شەخصی بەشداریکرد ، 10 هەزار کەسیان گرت 50 یان هەر لە بەندیخانەدا کوشت.  هاوکاتیش بەزیادبوونی کوشتن و بڕینی خەڵک فرۆشتنی چەکی بریتانی بۆ حکومەتی ئەوێ چووە 9 ملیۆن پاوەند.

لە ساڵی 2006 دا ئەم بەتالوێنە دانیان بەوەدا نا کە لانی کەم 600 کەسیان کوشتووە.  ئەمان بەردەوامبوون لە کوشتنی چالاکوانی سیاسیی و لە گروپی عەوامی و لەوانەی کە کێشەی زەوی و ئاویان لە گوندەکانا لەگەڵ خاوەنزەوییەکان هەبووە و کوشتنی ئەندامەکانی پارتی کۆمۆنیستدا.

تۆنی بلایری کۆنە سەرەکوەزیری بریتانی ئاوا وەصفی بەنگلادشی کردووە ” بەنگلادش یەکێكە لە 5 مارکێتەی کە لە بەرەی پێشەوەن ”   تا ئەو ڕادەیەی کە لە ساڵی 1998 دا زیاتر لە هەزار NGO  ڕێکخراوی ناحکومەتی کە زۆرێکیا کۆنتراکتیان لە لەیەن حکومەتەوە بۆ زامن کرابوو وەرگرت ،  خۆیان بۆ بزنس لە بەنگلادش تۆمار کرد.

 

 

 

 

 

عەفرین و سیاسەتەکانی پەیەدە

عەفرین و سیاسەتەکانی پەیەدە

                                                    زاهیر باهیر – لەندەن

                                                     ئازاری 2018

عەفرین یەکێکە لە دەڤەرەکانی  ڕۆژاوای کوردستان کە هەتا 17/03/2018 یەكێك بوو  لە سێ کانتۆنە خۆسەرییەکەی ئەوێ  کە دەستی چەپەڵی  حەوت ساڵەی جەنگی ناوخۆی  سوریای پێ نەگەیشتبوو.  عەفرین یەکێك بوو لە شوێنە هەرە  ئاسایشەکانی سوریا تاکو 20/01/18، ڕۆژی داگیرکردنی لە لایەن دەولەتی فاشی  تورکیاوە.  بە هۆی  بەرقەراربوونی ئاسایش و دووربوونی لە شەڕ نزیکەی 200 هەزار کەس لە حەڵەب و شار و جێگاکانی دیکە لەوێ نیشتجێ بووبوون . ئەم خەڵکانە لەوێ زۆر دڵخۆش بوون چونکە  ئازادیی و ئارامیی و ئاسایش و یەکسانیی و ڕێز و مرۆڤبوونی خۆیان دۆزییەوە.

هۆکارێکی  زۆر هەبوون بۆ دەوڵەتی تورکیا بە هێڕشبردنە سەر عەفرین و داگیرکردنی.  هەرە گرنگەکانیان : تێشکانی سەربازیانەی داعش، کە شەڕیان دژی سوریا و کوردان و هێزەکانی ڕۆژاوا لە وەکالەتی تورکیاوە دەکرد ، نزیکێتی عەفرین و تێکەڵاوی و هەمەجۆرەی  هاووڵاتیانیی ، پلانی  ئەردۆگان لە گۆڕینی دیمۆگرافیای  عەفرین بە بردنی عەرەبە پەنابەرەکانی سوریا کە ئێستا لە تورکیان و نیشتەجێکردنییان لەوێ ، هەروەها نزیکی عەفرین لە ‘ئیدلیب’ ەوە ئەمەش یانی باڵادەستبوونی تورکیا بەسەر ڕێگاوبانی نێوان تورکیا و ئیدلیب-دا بۆ ناردنی چەك و زەخیرە و پێداویستییەکانی دیکە بۆ هێزە تیرۆریستەکانی سەربەخۆی .  ئەمە جگە لەوەی کە هەواڵێکی پشتڕاستنەکراوەش لە ئارادایە کە مامەڵەیەك لە نێوانی سوریا و تورکیادا کراوە ، بە گوێرەی ئەو مامەڵەیە تورکیا بە ڕەزامەندی ئەسەد عەفرین داگیربکات ، لە هەقی ئەمەشدا ئەردۆگان دەستبەرداری یارمەتی و کۆمەك بەو  هێزانەی  لە ڕۆژهەڵاتی غۆتان و سەربەون،  ببێت ، تاکو   ئەسەدیش بتوانێت کۆنترۆڵی بکاتەوە .

هەر هۆکارێك هانی ئەردۆگانی دابێت لە هێڕشبردنە سەر عەفرین و داگیرکردنی ، من باوەڕم وایە کە ناکرێت لەوێ بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بمێنێتەوە، لە کۆتاییدا وەکو کارتێکی فشار لەسەر ئەسەد بەکاری دەهینێت  بۆ کردنی ڕەردەڵ و بەدەڵێك کە بە سوودی دەوڵەتی تورکیا، بشکێتەوە.

لە بەرەبەیانی 19/03/2018 پاش جەنگێکی پاڵەوانانەی 58 ڕۆژیی و نەبەردەییەکی کەم وێنەی ئەم سەردەمە ، سوپای دەوڵەتی تورکیا و بەکرێگیراوەکانی،  پاش دانی باجێکی یەکجار گەورە توانییان بچنە سێنتەری عەفرین.  هاوکاتیش 1500 جەنگاوەریی هیزی دیمۆکراتی سوریا گیانیان بەخت کرد و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون و 400 کەسیش لە دانیشتوان بوونە قوربانی و نزیکەی 2 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون و 150 هەزار کەسیش سەرگەردان و ماڵوێران بوون و عەفرینیان بەجێهێشت.

ئەوە سێ ساڵە ئەردۆگان توانیوێتی سەرکەوتوانە یارییەکی باش بکات و نزیکەی هەموو لایەنەکان بەکاربهێنێت هەر لە : داعش و ڕاگرتنی پەیوەندی دیبلۆماسیانەی باش لەگەل زۆرێك لە وڵاتانی دەرودراوسێ، تەنانەت عێراق و ئێرانیش. لە لایەکی تریشەوە بە باشی   هاوسەنگیی نێوانی ڕوسیا و ئەمەریکای ڕاگرتووە هەروەها ئەوروپاشی غافڵ کردووە بە بەکارهێنانی کارتی  پەنابەران هەم بە کێشانەوەی پارە لێیان و هەم بە هەڕەشەی کردنەوەی سنور بۆیان بەرەو وڵاتەکانیان .  بەڵام زیرەکترین سیاسەتی ئەردۆگان ڕاکێشانی پەکەکە بوو بۆ ناو مەیدانی جەنگ و شەڕکردنەوە .  ئەردۆگان دەیزانی کە گرتنەبەری سیاسەتی ئاشتی و پرۆسەی ئاگربەستی و هەوڵی ئاشتەوایی نە لە بەرژەوەندی خۆیەتی و نە حیزبەکەی ، ئاکەپە، بەڵکو زیاتر لە بەرژەوەندی پەکەکە و کورد بوون.  ئەردۆگان بە بەڕێکرنی شەڕ و ناچارکردنی پەکەکە کە وەلامی بداتەوە باشترین تاکتیکێك بوو بۆ بەدیهێنانی ستراتیجییەکانی کە لاوازکردنی هەدەپە و وێرانکردنی شار و شارۆچکە و گوندەکانی باکور بوو.

گەرچی سیاسەتەکانی ئەردۆگان تاکو ئێستا زۆر سەرکەوتوبوون و بەسوود گەڕاونەتەوە بۆ خۆیی و حیزبەکەی، بەڵام هاوکاتیش ئەمەریکا لە زۆرێک لە سیاسەتەکانی دڵگرانبووە وەکو :  نزیکبوونەوەی لە ئێران و ڕوسیا و نیگەرانکردنی عێراقی هاوپەیمانی لە شەڕ دژ بە داعش و تا ڕادەیەك هەڕەشەی بەردەوامی  لە کورد کە  هێشتا ئەمەریکا لە شەڕی داعش  دا  بە تەواوی ئامانجەکانی نەپێکاوە .  بێ گومان ئەمانە هەمووی جێگای نیگەرانییە بۆ ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا کە لە کاتێکدا تورکیا ئەندامێکی بەهیزی ناتۆیە ، بەڵام ئەمەریکا دەسەووەستانە لە بەرانبەر تورکیادا و ناتوانێت هیچ بکات،  ئەردۆگانیش ئەم ڕاستییە دەزانێت بۆیە شووڵی لێهەڵکێشاوە .  هۆکاری ئەمەش  ئەوەیە کە لە تورکیا بزوتەنەوەیەك نییە تاکو ئەمریکا وەکو ئامرازێك دژ بە ئەردۆگان بەکاری بهێنێت ، یا حیزبێکی بەدیلی ئاکەپەش  نییە ، هەرەوەها هیچ هیوایەکیشی بە  کودەتای سەربازیش بە تایبەت لەم وەختەدا نییە .

زۆرێك لە نوسەران وئەکادیمییەکان و سیاسییەکان و تەنانەت خەڵکانی ئاسایی پشتیوانی  ڕۆژاواش لۆمەی ئەمەریکا و دەوڵەتە یەکگرتووەکان[ یو ئێن] و بریتانیا و سەرجەمی ئەوروپا دەکەن لە بێدەنگی ئەم وڵاتانە لە بەرانبەر دڕندەیی و هێڕشی ناڕەوای سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین و هاووڵاتیانی .  ئەم خەڵکانە بڕوایان وایە کە ئەو وڵاتانە دژەخونییان بە هەقی ڕۆژاوا کردووە ، لە کاتێکدا کە هێزەکانی ڕۆژاوا بوو داعشی بەزاند و هەڕەشەی  هێڕشی ئەوانی لەسەر جادەکان و شوێنە گشتییەکانی ئەو وڵاتانە ،  کەم و کەمتر کردەوە .  پرسیاری ئەمان ئەوەیە کە بۆچی ئەوان بێ دەنگییان ، هەڵبژاردووە؟ بۆچی  ئەم وڵاتە بەهیز و گەورانە  پاداشتی کوردیان بە وەستانی سوپای تورکیا لە کوشتن و بڕینی خەڵکانی مەدەنیی و وێرانکردنی ماڵ و ژینگەیان و هەڵکەندنیان لە زێدی خۆیان ، نەدایەوە ؟

لە بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی ئەو دەوڵەتانە  لەبەرانبەر تورکیا من نە سەرسام و نە تاسیش بردومییەتەوە.  ئێمە هەموومان دەبێت باشتر پێگەی ئەم وڵاتانە و هەڵوێستیان بزانین، بە تایبەتی ئەمەریکا و بریتانیا و مێژوویان .  ئەم دوو وڵاتە یاخوود هەر مێژووییان نییە یاخود بە دەگمەن پارێزگارییان لە مافی مرۆڤ کردووە و نەتەوەیەکیان کە ژێردەستەی هاوپەیمانەکانیان بووبێت، ڕزگار کردبێت . لە هیچ وەخت و شوێن و سەردەمێکدا پشتگیرییان لە بزوتنەوەی چەپ و کۆمۆنیست و سۆشیالیست ئەوە هەر لە ئەنارکیست گەڕێ، نەکردووە.  مێژوویان ئەوە نیشان دەدات کە هەمیشە لە بەرژەوەندی خۆیان کاریان کردووە و بەردەوامیش لە  شانی  دەوڵەتە دیکتاتۆر و داپڵۆسەرەکانەوە بوون ، ئیدی لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانەدا بووبێتن .  ئەوە ئەمانن کە پێشوەخت  پلانی جەنگ دەکەن و پیلان دەگێرن و دەبنە هۆکاری ژیانێکی تا سەر ئێسقان  قورس و پڕ لە شەڕ وشۆڕ و گرانی و ناڕەحەتی بۆ زۆربەی زۆری خەڵکی لە زۆربەی وڵاتانا.

دەبێت ئەوەش بزانین کە لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا ململانێیەکی سەخت لە نێوانی زلهێزەکانا هەیە .  هاتنەناوەوەی  ئەمەریکا لەم شەڕەدا کە واناسراوە کە بۆ کۆمەکی کورد بووە لە کۆبانی، بەڵام لای من  ئەوە دوا هەل بوو بەدەست ئەمەریکاوە کە جێ پێیی لە  ناوچەکەدا، لەق نەبێت.  هاتنەناوەوەی ئەمەریکا تەنها و تەنها دەرفەتێك بووە بۆی تاکو  لە ناوچەکە بەتەواوی فڕێنەدرێتە دەرەوە.

من هەمیشە بڕوام وابووە ئەوە ڕۆژاوا نەبووە کە پێویستی بە ئەمەریکا و ڕوسیا بووبێت ، ئەوە ئەوان بوون کە پیویستیان بە ڕۆژاوا و هێزەکانی بووە، بەتایبەتیش کاتێك کە کورد لەوێ، توانی خۆی بسەلمێنێ .  کاتێك کە ئەمەریکا لە کۆبانی داخڵ بە جەنگ بوو ، زیاتر  شتێکی سمبولی بوو هەروەها  هۆکارێکی مەعنەوی بوو کە  متمانە و ڕۆحی  شەرڤانانی بەرزکردەوە .  ئەمەریکا هەرگیز بە جددی لە کۆبانی-دا شەری دژ بە داعش نەکرد ، هەرگیزیش نەی ویستووە کە لە ناویان بەرێت، بەڵکو پلانییی خۆی هەبوو وەکو لە دواییدا دەرکەوت.  لە ڕاستیدا هاتنە ناوەوەی ئەمەریکا ئەوەشی ، کە داعش وێرانی نەکردبوو ئەو کردی .  پێش هاتنەناوەوەی ئەمەریکا تەنها لە سەدا 30 کۆبانی وێران بووبوو لەسەر دەستی داعش دا، بەڵام کە ئەوان هاتن ئەو ڕێژەیە بۆ لە سەدا 70 بەرز بووەوە .  من هەرگیز گومانم نەبووە لەوەی  کە ئەمەریکا بە ئەنقەست و بە مەبەست ئاوا کۆبانی وێرانکرد  تاکو کۆبانی و ڕۆژاوا لە ڕوی ئابوریی و سیاسییەوە  بە جۆرێك لاواز بکات تاکو لەبەردەم کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژاوادا بۆ ئاوەدانکردنەوەی، چۆک دابدات.

پاش چەند مانگێك لە بەزینی داعش لە کۆبانی، ئاشکرا بوو کە سوریا و ڕۆژاوا بوونە زۆنی شەڕ و  مەیدانی جەنگینی هێزەکانی ئەمەریکا و ڕوسیا.    ئەو جەنگین و شەڕەش، شەڕێکی ستراتیجی  سیاسی و ئابوریی و ململانێی سەربازیی  نێوانی ئەم دوو زلهێزە بوون.  ئا لەم قۆناخەدا هەردوکیان ، ئەمەریکا و ڕوسیا، بەدوای گروپ و لایەندا  وەکو وەکیلێك  دەگەڕان کە  شەڕ لەبری ئەوان بکەن.  پەیەدە لە ناو ئەو لایەن و گرپانەدا بوو، ئەو  دەیویست کە هاوسەنگی ئەمەریکا و ڕوسیا ڕاگرێ ، بەڵام نەیتوانی بە باشی یاری بکات و دواتر خۆی بە ئەمەریکادا هەڵسپارد و ئایندەی ڕۆژاواشی خستە دەستی ئەوەوە.

ئەم هەڵوێستەی پەیەدە،  ڕوسیاو سوریا و ئێران و حیزبوڵا و تورکیاش کە ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆیە ، بێ تاقەت کرد ,ئا لەم ژینگەیەدا تەنها براوەیەك ئەردۆگان بوو کە بە باشی و لێزانی یارییەکانی تا ئەم دەقەیە کردووە  و دۆڕاوی سەرەکی کوردانی ڕۆژاوا بوون.

ئایا پەیەدە سیاسەتی دروستی  پیادەکرد یا ڕاستتر یارییەکی ئاوا سەرکەوتوانەی کرد تاکو پارێزگاری لەو دەسکەوتانە بکات کە لە ڕۆژاوادا بەدەستهێنراون؟

پێشئەوەی بێمە سەر ئەم خاڵە دەخوازم ئەوە بڵێم کە من لە گەلێك نوسینمدا  لەسەر ڕۆژاوا و باکورد دواوم  و لە سەرەتای ساڵی 2015 شەوە بە بەردوامی لە وتارەکانم و پۆستەکانی فەیسبوکمدا لە هەڵوێستی ڕەخنە و هاریکارییەوە ڕەخنەم لە سیاسەتەکانی پەکەکە و پەیەدە گرتووە.  گەر کەسێک دەیەوێت ئەوە بزانێت، تکایە با هەر تەنها سەرنجی ئەو پێنج  وتارەی خوارەوەم لەو لینکانەی پێینی وتارەکەدا  بدات.

بەڕای من پەیەدە سێ کارتی یاخود سێ هەڵبژاردەی لە دەستا بوو کە ئەمانەش: هاوپەیمانی لەتەك ئەمەریکا ، یا ڕوسیا ، یاخود سەربەخۆ و بێ لایەن بمێنێتەوە. ئەمە لە کاتێکدا کە هەر یەك لە ڕوسیا و ئەمەریکا تەنها یەك کارتیان لە دەستا بوو.  پەیەدە دەیتوانی سەربەخۆ بمێنێتەوە و نەبێتە بەشێك لە شەڕی ئەمەریکا و ڕوسیا و داعش.  دەیتوانی زۆر نزیک کار لە تەك تێڤدەم و ئیدارە خۆسەرییەکان بکات  لە زامنکردنی کۆمەك و هاوپشتی زیاتری نێونەتەوەیی بۆ پاراستن و دروستکردنەوەی ڕۆژاوا .  هاوکاتیش کار لەسەر یەپەگە و یەپەژەش بکات و زیاتر بەهێزیان بکات تاکو ببنە هێزێکی سەربەخۆ لە خودی پەیەدەش.  بە واتایەکی دیکە تاکو یەپەگەو یەپەژە بۆ بەرژەوەندی تەواوی ڕۆژاوا کار بکەن نەك بە تەنها پەیەدە.  پەیەدە دەبوایە لەگەڵ قسە گرنگەکەی ئۆجەلانا بوایە و ئەوەی  بە عەمەلی بکردایە کە دەڵێت

” ئەگەر هێزی دونیامان هەبێت ، هێڕش ناکەینە سەر هیچ کوێ، گەر هەموو دونیاش هێڕشمان بکاتە سەر ، ئێمە بەرگریی دەکەین و تەسلیم نابین ”

بە بۆچونی من پەیەدە هیچ جۆرە بەهانە و بیانویەكی نەبوو لە فراونکردن و دەسبەسەراگرتنی خاك و ناوچەی زیاترا بە هێڕشکرنە سەر داعش.  دەسبەسەراگرتنی خاکی زیاتر لە داعش و ڕزگارکردنی شوێنی زیاتر یانی کوژرانی زیاتری جەنگاوەران، هێنانی هەڕەشەی زیاتر و خولقاندنی بارودۆخی نائارام لە لایەن تورکیا و ئێران و ڕوسیا لە ڕۆژاوادا ، زیاتر بڕواکردنە سەر ئەمەریکا لەبارەی پارە و چەك و تەقەمەنی و  خواردەمەنی و  زەخیرەی تر ، بە واتایەکی دیکە زیاتر پاشکۆ بوون بە ئەمەریکا و کەمتر ئاوڕدانەوە لە دروستکرنەوەی ڕۆژاوا لە ڕوی کۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە.

کەواتە پەیەدە چ هەڵەیەکی کرد؟

بە داخەوە کە دەڵیم لە ڕۆژاوادا پەیەدە  بە تەنها ئەندازیار و پلاندانەر و  کڵێشەکێشی  سسیاسەتەکانە و هەموو پلانەکان لە دەستی ئەو دان  بێ گەرانەوە بۆ خەڵکانی ڕۆژاواو ئۆرگانەکانیان/ ئەنجوومەنەکانیان .  لە ڕاستیدا هەمو بڕیارەکان وەکو هەر پارتێکی سیاسی ئەم دونیایە لە لایەن دائیرەیەکی زۆر تەسك ، خەڵکانێکی هەر یەکجار کەم ، لە لایەن سەرکردەکانەوە،  لە ژورێکی تاریکدا ، دەدرێت.  لە سەردەمی شەڕی کۆبانیییەوە پەیەدە هەڵەی سیاسی گەورە و ئیلتیزاماتی نابەجێی کردووە .  بەڕای من ئەمانە بزوتنەوەی خەڵکی زەرەرمەند کردو لەبری بردنە پێشەوەی بزوتنەوەکە بەرەو دواوەی بردوە .  ئەمانەی خوارەوە هەندێکن لەو سیاسەتە هەڵانە:

ڕێکەکەوتن لە تەك ئەمەریکادا:  من لە سەرەوە هۆکارەکانی هاتنەناوەوەی ئەمەریکام باسکرد و باسی پەیەدەشم کرد کە سێ کارتی لە دەستدایە .  پەیەدە پێویستی بەوە نەبوو کە بە قوڵی و ڕۆچون هەڵوێستی ئەمەریکا و کۆمەکی بە هەر بزوتنەوەیەك یا پاڵپشتکردنی هەر حکومەتێك لە دوونیادا، بخوێنێتەوە .  لانی کەم بۆ سەدەیەك دەچێت کە ئاشکرایە ئەمەریکا لە لایەن زۆرێك لە ئێمەوە دەزانرێت کە  هێزێکی تاریك و ڕەشە .  لە هەقەتا هەر بزوتنەوەیەك سەر بە ئەمەریکا بێت زۆر ناجەماوەریی دەبێت و بە گومانەوە تەماشا دەکرێت ، هیچ ئایندەیەکیشی لە دەرەوەی ئەمەریکا و بەررژەوەندی کۆمپانیا زەبەلاحەکان نابێت.  دەبوایە ئەمە زۆر ئاشکرا بوایە و لە لایەن هێزە پێشکەوتوەکانی ڕۆژاواوە و بە ڕۆشنی ڕەجاو بکرایە.

کاتێك کە حکومەتی مەرکەزی [ بەغداد]  لە ڕۆژی 16/10/2017 دا هێڕشی کرد سەر کوردستانی باشوور بە هەڵکردنی گڵۆپی سەوزی ئەمریکییەکان بوو، هەرەوەها داگیرکردنی  عەفرینیش، هەردوکیان ئەوەیان سەلماند کە متامەنکردن و بڕواکردنە سەر ئەمەریکا ، هەڵەیە.  بە دڵنیاییەوە ئەمریکا بۆ کورد پشتی تورکیا و عێراق  و ئێران و هەتا حکومەتی ئایندەی سوریاش نادات لە زەوی .  ئەم دوو نموونەیە ئەوەی سەلماند ئەوانەی کە ئاوایان دەبینی  کە پەیەدە دەبێت پشت بە ئەمەریکا ببەستێت ، هەڵە بوون .

یەپەگە و یەپەژە

ئەم دوو هێزە لە سەرەتادا خۆبەخش و بچوک بوون هاوکاتیش لە بەرگریی ڕۆژاوادا زۆر کاریگەر بوون.  پەیەدە وردە وردە ئەوانی بەهێز و گەورە و قەبە  کرد و کاری ئەوان و ستراتیجییەتی ئەوان کە بەرگرییکردن بوو گۆڕی بۆ هێزێکی هێڕشبەر و وەلای ڕەها بۆ پەیەدە و سەرکردەکانی پەیەدە لەبری ئەو خەڵکەی ڕۆژاوا کە لێوەی هاتوون.  یەپەگە و یەپەژە لە جەنگی دژ بە داعشش دا  لەژێر فەرمانی هاوبەشی پەیەدە و سوپاسالاری ئەمەریکادا بوون ، کە هەردوو لایان بە هاوکاریی و وتووێژی نێوانیان لە هێڕشبردنا بۆ سەر داعش لەسەر زەوی و لە ئاسمانا، ڕۆڵیان هەبوو.

بەردەوامبوونی  شەڕ دژ بە داعش

پەیەدە لەتەك ئەمەریکییەکانا پێداگرییان لەسەر شەڕی داعش دەکرد ، کە لە کاتێکدا دوای کۆبانی داعش مەترسی ڕاستەوخۆ و سەرەکی لەسەر ڕۆژاوا نەبوو، لانی کەم کە داعش  لەشەڕی لایەن و گرپەکانی دیکەدا تێوەگلابوو .  مەترسی سەرەکی ئەم دواییە  لە ڕۆژاوادا کە داعش بەرەو لاوازبوون دەڕۆیشت دەوڵەتی سوریا و تورکیا بوو لە تەك گرنگی نەدان بە بیناکردنەوەی ڕۆژاوا لە بواری کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوریی و کوڵتوریی و پەروەردە و ڕۆشنبیریی و هونەریی، بوون .

دەوامدان بە شەر دژ بە داعش،  یانی گۆڕهەڵکەندن بوو بۆخۆیان، لاوازکردنی یەپەگە و یەپەژە و لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر لێیان ، پێویستبوون بە کۆمەك و یارمەتی زیاتری ئەمەریکا و قوڵکردنەوەی ڕك و کینە و دوژمنایەتی ئەردۆگان، ئەسبەقییەتدان بە شەڕ دژ بە داعش زیاتر لە کارکردن لەسەر بیناکردنەوەی ڕۆژاوا، کەمتر بایاخدان بە هەرەوەزییەکان بۆ باشکردنی ژیانی خەڵکی لە ڕۆژاوادا ، لەبیرکردنی یا نەبوونی وەخت و وزەی دارایی و بەشەریی لە بەردەوامیدان بە شۆڕشی ئابوریی و کوڵتوریی و پەروەردە و ڕۆشنبیریی و هونەریی .  هەموو ئەمانەی سەرەوە و زۆری تر  کرانە قوربانی شەڕی داعش .

ئەنجومەنی پارتە کوردییە ئۆپۆزیشنەکانی سوریا ، ئەنەکەسە

پارتە کوردییە ئۆپۆزیشنەکانی سوریا هەرگیز ڕەگێکی قوڵیان لەناو کوردانی ڕۆژاوادا نەبووە و هیچ  وەخت جەماوەریی نەبوون و پاشخانێێکی پاک و دڵسۆزییان لە نێو کوردانی ڕۆژاوادا نەبووە .  لەگەڵ وتنی ئەوانەشدا، مانای ئەوە نیە کە ئەوان هەژموونیان لەسەر خەڵکی نەبووبێت و نەتوانن وەکو هێزێك لە بەرانبەر پەیەدە و خەڵکی ڕۆژاوا و بزوتنەوەکەیانا ڕاوەستن.  ئەنەکەسە هەرگیز نەیدەتوانی بزوتنەوەیەك ڕێكبخات ، ئیدی لە شۆڕش گەڕێ، بەڵام بە دڵنیاییەوە دەیانتوانی  و دەتوانن کە زەرەر بە بزوتنەوەکە بگەیەنن، وەکو وتراوە ” گەر نەتوانن شۆڕش دروستبکەن ، بەڵام دەتوانن تێکی بدەن ”  بە تایبەت کاتێك کە لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە و بە تایبەت پارتی دیمۆکراتی کوردستانەوە، کە هەموو کۆمەك و هاریکارییەکیان پێدەکرێت ، سەرەڕای ئەمەش ئەنەکەسە پەیوەندییەکی بەهێزی لەتەك توکیا و ڕەنگە لە تەك هەندێك لە دەوڵەتانی ناوچەکەش هەبێت.

لە بارودۆخێکی ئاوادا بەرای من هەمیشە پەیەدە دەیتوانی کە جۆرێك لە سازش لەتەك ئەم پارتانەدا بکات.  پەیەدە دەکرا هەندێك سازشی سیاسیانەیان لەگەڵدا بکات جگە لە ڕێگەپێنەدانی  هێزێکی سەربازی تایبەتی سەربەخۆ لە دەرەوەی کۆنترۆڵی یەپەگە و یەپەژە و دواتریش هێزی دیمۆکراتی سوریا.  ئەگەر پەیەدە پەیوەدنییەکی باشی لەگەڵیاندا هەبوایە دەکرا کارایی لەسەر هەڵوێستیان دابنێ و ئەوانیش بە ڕۆلی خۆیان کارایی لەسەر پارتی و ڕەنگیشە ئەو هەژموونەشیان  لەسەر تورکیا هەبوایە، یاخود لانی کەم دەکرا کە ئەنەکەسە بێ لایەن کرێت و تەماشاکەرێك بێت لەبری یاریکەرێك .

دواپلان و دواپرۆژەی ئەمەریکا

کاتێك کە ئەمەریکییەکان داوایان لە پەیەدە کرد کە 30 هەزار پاسەوانی شەڕکەر لە سەر سنورەکان بۆ پاراستنی، دابینبکات ، پەیەدە دەبوایە ئەم داخوازییەی ڕەتبکردایەتەوە .  دەبوایە ئەوەی بزانیایە کە ئەمەریکا هەرگیز نایەوێت سوپای دیمۆکراتی سوریا گەورەتر بێت ، گەر چی هەر هێزێك کە لە دەرەوەی خودی خۆی گەورە ببێت ، بە ئاسانیش بچوکدەکرێتەوە یاخود هەر لەناو دەبرێت.  کارێکی گران نەبوو کە پەیەدە دەرکی بەوە بکردایە کە قەبوڵکردنی ئەم پرۆژەیە داوە و دەوڵەتی تورکیا زۆر بێزار و توڕە دەکات و پلانی داگیرکردنی عەفرین ، کە ماوەیەکە باسی لێدەکات،  پێشدەخات.

کاتێك کە لەشکری تورکیا لە 20/03/2018  بۆ سەر عەفرین  دەستی پێکرد ، پەیەدە لەبری هانابردن بۆ ئەمەریکا، دەبوایە بە جددی ئاگەداری ئەمەریکییەکانی بکردایەتەوە کە  تورکیا بوەستێنێت  و هێزەکانی بکشێنێتەوە ، یاخود ئەمان لە شەڕی هاوبەشی دژ بە داعش پاشەکشە دەکەن و دەچن بەدەم هێزەکانی عەفرینەوە دژ بە سوپای داگیرکەری تورکیا  .  گەرچی پەیەدە ئەمەی کرد بەڵام زۆر درەنگ بوو بۆیە نە کارایی لەسەر هێزەکانی ئەمریکا دانا و نە بە هاناوە چونێکی کاریگەر بوو  بۆ هێزەکانی عەفرین.

پرسیارەکە ئەمەیە بۆچی پەیەدە هەڵەی بە دوای هەڵەدا کرد یاخود بەردەوام  بڕیاری هەڵەی دەدا؟

وەڵامی ئەم پرسیارە زۆر ئاسانە و ئەویش ئەوەیە کە پەیەدە هەرگیز لە دانی بڕیارە گەورەکانیا نەگەڕاوەتەوە بۆ خەڵکی ڕۆژاوا.  پەیەدە پرنسپڵەکەی ئۆجەلان-ی فەرامۆش کرد سەبارەت بە دانی هەموو بڕیارەکان کە دەبێت لە لایەن خودی خەڵکییەوە، بێت.  پەیەدە مێژویەکی درێژی لە بڕیاردانی تاکلایەنی و نەگەڕانەوە بۆ خەڵك و پرسنەکردن پێیان، هەیە.  تەنانەت لە ساڵی 2015 شدا کە لەتەك ئەنەکەسە لە  وتووێژیدا بوو کە لەوێدا سازشێکی گەورەی کرد بەوەی کە ئامادە بوو کە  40  لە کورسییەکانی ئیدارە دیمۆکراتییە خۆسەرییەکانی ڕۆژاوا بە  ئەنەکەسە ، ببەخشێت، بێ ئەوەی کە پرس بە خەڵکانی ڕۆژاوا بکات ، گەرچی لە کۆتاییدا ئەنەکەسە ئەم بەخشینەی  ڕەتکردەوە.

من دڵنیام لە بەڕێکردنی ئەم  سیاسەتانەدا گەر پەیەدە بگەڕایەتەوە بۆ ڕای خەڵکی لە گروپە خۆجێییەکان ، کۆمونەکان و ماڵی گەل-دا دەیتوانی ڕۆژاوا لە داگیرکردن  و ژیانی زۆرێك لە خەڵك لەوێ بپارێزێت، یاخود لانی کەم ئەوان بەرپرسیا نەدەبوون لەوەی کە بەسەر عەفرین – دا هاتووە و ئەوەشی  کە لە داهاتووشدا ڕەنگە بەسەر ڕۆژاوادا بێت.

دەتوانین چی لە هەموو ئەمانەوە فێر بین ؟

تاکە وانەیەك کە دەکرێت فێربین ، دەبێت متمانە و بڕوا بە پارتە  سیاسییەکان و سەرکردەکانیان نەکەین چونکە پارتەکان هەمیشە نوێنەرایەتی کەمایەتییەکی هەر یەکجار کەم لە خەڵکی نێو کۆمەڵ دەکەن.  ئەم پارتانە لە دائیرەیەکی زۆر بچوکی تەسك لە ژورێکی تاریکدا، بڕیارەکان دەدەن. بەهێزبوونی پارتە سیاسییەکان هەمیشە لەسەر حسابی بزوتنەوە جەماوەرییەکان دەبێت و هەر ئاواش  وردە وردەش بزوتنەوەکە بەرەو لاوازی و لاوازی زیاتر دەڕوات .

هەروەها دەبێت ئەوە بزانین کە دروستکردنی کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیك یا خود کۆنفیدراڵیزم کاری ملیۆنان خەڵکە  لە هەموو کەرتەکانی کۆمەڵ-دا نەك کاری  پارتە سیاسییەکان.  دواوانەش کە دەبێت بەرچاوی بگرین ئەوەیە کە دەبێت هێزی چەکداریی تەنها بۆ بەرگرییکردن لە خۆمان و دەستکەوتەکانمان بەکاربهێنێن نەك بۆ هێڕشبردنە سەر لایەن و خاكی خەڵکی دیکە.

Zaherbaher.com

http://zaherbaher.com/2016/02/23/%d9%87%d9%87%e2%80%8c%da%b5%d9%88%db%8e%d8%b3%d8%aa%d9%85%d8%a7%d9%86-%d8%a8%d9%87%e2%80%8c%d8%b1%d8%a7%d9%86%d8%a8%d9%87%e2%80%8c%d8%b1-%da%95%db%86%da%98%d8%a7%d9%88%d8%a7-%d8%af%d9%87%e2%80%8c/

http://zaherbaher.com/2016/07/14/%da%95%db%86%da%b5-%d9%88-%da%a9%d8%a7%d8%b1%db%8c%da%af%d9%87%e2%80%8c%d8%b1%db%8c%db%8c-%d8%b3%db%8c%d8%a7%d8%b3%d9%87%e2%80%8c%d8%aa%d9%87%e2%80%8c%da%a9%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%a6%d9%87%e2%80%8c/

http://zaherbaher.com/2016/11/09/%d8%a8%d9%87%e2%80%8c-%d8%a8%db%86%da%86%d9%88%d9%86%db%8c-%d9%85%d9%86-%d8%b3%db%8c%d8%a7%d8%b3%d9%87%e2%80%8c%d8%aa%db%8c-%d9%be%d9%87%e2%80%8c%db%8c%d9%87%e2%80%8c%d8%af%d9%87%e2%80%8c-%d9%84%d9%87/

http://zaherbaher.com/2017/05/18/%d9%86%d8%b2%db%8c%d9%83%d8%a8%d9%88%d9%88%d9%86%db%95%d9%88%db%95%db%8c-%d9%be%db%95%db%8c%db%95%d8%af%db%95-d8%a8%db%95-%d8%a6%db%95%d9%85%db%95%d8%b1%db%8c%da%a9%d8%a7-%d9%88-%d9%be%da%95%da%86/

http://zaherbaher.com/2018/01/10/%d9%be%db%95%da%a9%db%95%da%a9%db%95-%d8%a8%db%95%d8%b1%db%95%d9%88-%da%a9%d9%88%db%8e-%d9%85%d9%84-%d8%af%db%95%d9%86%db%8e%d8%9f/

Afrin and the Policies of the Democratic Union Party

By: Zaher Baher

March 2018

Afrin is one of the districts in northern Syria forming the region commonly known as Rojava.  Until 17/03/2018, Afrin was one of Rojava’s cantons that the seven year Syrian civil war did not reach. It was the safest place in the whole of Syria until January 20th when the Turkish State invaded. Around 200,000 people from different places in Syria, especially from Aleppo, moved there where they found peace, safety, equality, dignity and humanity.

There were many reasons for the invasion of Afrin by the Turkish State. The most important are the near-complete military defeat of Isis who fought against Syrian troops and Kurdish forces on behalf of the Turkish state, the proximity of Afrin and ethnic mix of its citizens which Erdogan wants to change by settling Arab refugees who are currently in Turkey and also its proximity to Idlib and Aleppo allowing control over the roads and supply of weapons and other support from Turkey to terrorist groups. In addition, there are unconfirmed reports that there was a deal between Erdogan and Assad whereby Erdogan would not support the rebels in East Ghouta whilst having a free hand to attack the Kurds in Afrin.

However, whatever the reasons were for Erdogan to invade Afrin, I believe the Turkish State cannot stay there for very long as there will be bargaining between Assad and Erdogan.

At dawn on 19th of March, Turkish troops, with the mercenaries of the Syrian Free Army (SFA), managed to enter Afrin after paying a heavy price.  During the course of the invasion 1500 fighters of the Syrian Democratic Forces (SDF) were killed and many injured as well.  Around 400 civilians were killed, over 2000 people were injured and also over 150,000 people left and headed toward Aleppo.

For the last 3 years the Turkish President, Rajab Erdogan, managed to play a very successful game, using almost everyone involved in the war. This included Isis, whilst keeping good diplomatic relationships with many regional governments including Iraq and Iran.  He kept a successful balance between Russia and the United States and also satisfied Europe by blocking the entry of refugees through Turkey. One of his cleverest policies was imposing conflict on the PKK, forcing them to enter this war. Erdogan knows very well that any peace process helps the PKK and the Kurdish more than helping his political party, the Justice and Development Party (AKP) and his government.  Throughout this war, Erdogan weakened the Peoples’ Democratic Party (HDP) and destroyed many cities, towns and villages in the Turkish Kurdistan region of Bakur.

There is no doubt that the US does not like some of Erdogan’s policies. It does not want a member of the North Atlantic Treaty Organisation (NATO) to ally itself with Russia, enjoy a very good relationship with Iran and threaten Iraq whose Shia government is a US ally in fighting Isis.  None of these are acceptable, but there is little the US can do about it. There is no alternative to the AKP in Turkey at all, and there has been no alternative political movement for the US to support and promote in order to replace the AKP. In this case the only other option is a military coup d’état.  However, this option is also unavailable, at least in the present situation.

The vast majority of people, from writers, academics, and politicians to even ordinary supporters of the Kurdish people, are blaming the US, UN, UK and other European countries for being silent in the face of the brutal attack on Afrin and its citizens by the Turkish State.  They believe that the above have betrayed the Kurdish in Rojava who defeated Isis, reducing the threat of terrorist attacks on the streets and public places. They think that, instead of being silent, these powerful states should have rewarded the Kurdish people by stopping Turkish troops slaughtering civilians, destroying their homes and land and displacing them.

I was neither shocked nor surprised about the position of the above states. We should all know better especially for those of us who know too well the history of the UK and US.  They have no history of protecting human rights or of liberating nations from their allies. They have never supported any leftist, communist or socialist movements, let alone an anarchist one. Their history shows they have only been concerned with their own interests.  They have always lined up with the most brutal dictators and states in the world. It is they who are planning war in advance and causing terrible, miserable lives for the majority of people in many, many countries.

We should also know there has been a major power struggle in the Middle East and the entry of the US into the war in support of the Kurdish in Kobane was the last effort and hope for the US to save its skin in the region rather than being kicked out of the region completely.

Personally, I always believed it was not that Rojava wanted the support of the US and Russia but, in that circumstance it was they who actually wanted Kurdish support especially when the Kurdish proved themselves in battle.  When the US entered the war in Kobane it was mainly symbolic, morally boosting the spirit of the People’s Protection Units (YPG) and Women’s Protection Units (YPJ) at the time.  US forces never seriously fought Isis in Kobane and never truly threatened them because it never wanted to destroy them. By entering the war, the US destroyed whatever was left intact in Kobane after the attack by Isis. Before US involvement, only 30% of Kobane was destroyed but by the end of                                                                   the war this increased to 70%.  I never had a doubt that this was a deliberate effort to weaken Kobane and Rojava politically and economically so that the Kurds would ask big US and European corporations to help in the rebuilding.

A few months after defeating Isis in Kobane, it became obvious that Syria and Rojava became the battlefields or war zone for Russia and the US as they played out a political, economic and strategical power struggle.  At this stage, both were looking for a proxy war and trying to find groups to fight on their behalf.  The Democratic Union Party (PYD) was among them but it tried to keep a balance between.  Alas, in the end the PYD could not maintain this balance and had to align itself with the US, putting the future of Rojava in its hands.

This has disturbed Russia, Syria, Iran, Hezbollah, the Lebanese Shia group, and also Turkey as a member of NATO.

In such circumstances, the only winner was Erdogan who, up to the present time has played this game very well with the loser clearly being the Kurdish people of Rojava.

Has the PYD committed to the right policies to protect what has been achieved in Rojava?

Before coming to this point I would like to say I have written quite a lot about Rojava and Bakur in which I criticised the policies of the PKK and PYD.  If anybody is interested in reading them, please see the links at the end of this article.

In my opinion PYD had three options to choose from, whilst each of the US and Russia had only one. The PYD could ally itself with Russia or US or simply stay out of the war and be neutral. In adopting the third option, it could work with the Movement for a Democratic Society (Tev-Dem) and the Democratic Self-administration (DSA) in bringing more international support and solidarity in rebuilding Rojava. At the same time, it could develop the YPG and YPJ to make them more powerful defence forces and stay independent of the PYD itself. In other words, it should serve the interests of the whole of Rojava and not just its own.  The PYD should have stuck with Ocalan’s principle, “if we have the world’s forces, we will not attack anywhere.  If all the world attacks us we will defend ourselves and not surrender “.

In my opinion, there were no excuses or justifications for the PYD to try to expand its territory and fight Isis in non-Kurdish lands.  The more land they liberated from Isis, the more fighters were killed, whilst bringing more threats and insecurity from Turkey, Iran and Russia to Rojava, more relying on US financially and militarily in other words less independent and also less focused on rebuilding Rojava economically and socially.

So what was going wrong with the PYD?

Unfortunately, the PYD was the main architect in designing policies and making plans for Rojava without consulting the people in Rojava.  In fact, all the decisions, as with any other political party, have been made by a small circle of people, its leaders, in a dark room. Since Kobane’s battle, the PYD made and committed to so many wrong policies.  In my opinion, these have damaged the mass movement in Rojava instead of taking it forward.  Here are some of them:

Aligning with the US: I already mentioned above the reasons for the US entering the war in Rojava and also mentioned that the PYD had three cards in its hand.  The PYD did not need to deeply analyse or do much research in order to understand the position of the US in supporting any movement or government in the world.  It has been clear for at least a century that many of us have known the US as a dark force.  In fact any movement attracted to the US usually becomes very unpopular and suspect and has no future outside the US or to its big corporate interests.  This should have been very clear and considered by the very progressive and unique movement in Rojava.

The Kurdistan Regional Government, KRG, following attack by the Iraqi Government on 16/10/2017 with a green light from the US, proved wrong to rely on or ally with the US.  Surely, the US never drops Turkey, Iraq, Iran or the future Syrian government for Kurdish interests. These two examples proved again that those who thought the PYD had no choice but to ally itself with the US were wrong.

YPG and YPJ: These two forces initially were small volunteer forces but were very effective in defending Rojava. The PYD gradually made them much larger.  Their strategy changed from defence to attack forces and have absolute loyalty to the PYD rather than to the people from whom they emerged. The YPG and YPJ were jointly commanded by the PYD and US attacking Isis who coordinated and cooperated in the air and ground fighting against Isis.

Constant war with Isis:  The PYD insisted on defeating Isis in cooperation with US forces when, after Kobane, Isis was not a direct threat to Rojava at least while they were engaged in fighting with other forces.  Continuation of the war with Isis meant digging graves for themselves. Consequently, the YPG and YPJ were weakened losing so many fighters, needed more help in every way from the US and deepened enmity with Erdogan. Putting fighting with Isis as the main strategy before rebuilding Rojava, resulted in less impetus to form more cooperatives to improve the life of people in Rojava economically and not focussing on the continuation of the revolution in culture and education. These, along with many more, were the consequence of continuing the war with Isis.

Syrian Kurdish National Council for Kurdish Opposition Parties (ENKS): The Syrian opposition political parties in Rojava have never had deep roots among people in Rojava.  They have never been popular having no clean and clear records or background.  That said, that does not mean they cannot have an influence over people or that they cannot stand against Rojava’s people and their movement. ENKS could not launch a movement let alone make a revolution, but certainly they could and can damage and hurt the movement, especially when they have been supported in every way by the Kurdistan Democratic Party (KDP), Barzani’s Party.  They also have a strong connection with Turkey and probably other regional governments.

In my opinion there was always room for the PYD to compromise with ENKS.  They could accept some of their political conditions apart from letting them have their own independent military force out of control of the SDF. If the PYD had a good relation with them then it could affect the attitude of the KDP towards the PYD as well and probably ENKS could have an influences on Turkey too or, at least, could stay neutral.

Final US plan and project: When the US recently recommended that the PYD should form a 30,000 strong force among the SDF to protect the borders, the PYD should have turned this request down.  They should have known better. The US never wanted the SDF to be too big, although any forces made larger by an outsider can easily vanish or, at least, be smaller.  The PYD should have known that this plan would annoy and irritate the State of Turkey and bring forward its plan to invade Afrin.

When the invasion started on 20/01/18, the PYD instead of begging for help from the US, UK, the rest of Europe and the UN should have given an immediate warning to the US; either stop their ally, Turkey, from attacking Afrin, or they would withdraw from fighting Isis and join the SDF in fighting Turkey in Afrin.  However, this was not done until almost the last weeks of the operation and that was far too late.

The question is why the PYD made mistake after mistake or rather all the time made wrong decisions?

The answer is very simple as they never consulted the people in Rojava.  They ignored Ocalan’s principle about the people making all the decisions.  The PYD has a history of doing this. In 2015 when they negotiated with ENKS, they reached an agreement to offer 40 seats on the Democratic Self Administration, DSA, without consulting the people in Rojava.  However, later ENKS pulled out of the agreement so they did not share power in Rojava.

I am sure that if the PYD had consulted with people when making these decisions, then many lives could have been saved as well as saving Rojava from any invasion or, at least, they would not be as responsible for what happened in Afrin or what may happen in future.

What can we learn from all this? 

Well, the only lesson we can learn is that we should not trust any political parties and their leaders as they usually represent a tiny minority in society. They make decisions among a very small circle in a dark room. The strength of political parties is always at the expense of the mass movement, and eventually the mass movement is getting weaker and weaker.

 We also should know that building Confederalism or Democratic Confederalism is the work of millions of people in all sections of society rather than the job of political parties. The last lesson we should learn is that we should recognise the use of weapons as a conditional and solid duty in defending ourselves but not attacking others.

Zaherbaher.com

http://zaherbaher.com/2016/02/04/our-attitude-towards-rojava-must-be-critical-solidarity/

http://zaherbaher.com/2017/05/23/we-supporters-of-rojava-should-be-worried-about-its-partnership-with-the-united-states/

http://zaherbaher.com/2017/12/30/where-is-the-kurdistan-workers-party-pkk-heading/

کۆنفیدراڵیزم، کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیك و ڕۆژاوای کوردستان

کۆنفیدراڵیزم، کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیك و ڕۆژاوای کوردستان

زاهیر باهیر – لەندەن

شوباتی 2018

زۆرێك لە دینەکان و ئایدۆلۆجییەکان لە چەپەوە بۆ ڕاستیان لە بەرانبەر گرفت و کێشەکانی کۆمەڵ-دا وەستاونەتەوە ، بەڵام هیچ کامێان نەك هەر نەیانتوانیوە ئەو کێشانە لە بەین بەرن، بەڵکو بارودۆخەکەشیان خراپتر کردوە.

لە کاتیێکدا کە کێشەکان بەردەوامن و وەکو خۆیان ماونەتەوە ، هەر لەو کاتەوە گروپەکان، پارتە سیاسییەکان و تاکەکانیش بە ئایدیا و بیردۆزی جیا جیاوە هاتونەتە پێشەوە .  کۆنفیدراڵیزم، یاخود کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیك ،یەکێکە لە ئایدیای چارەسەرەکان .

ئایدیای  فیدراسوێن و کۆنفیدراسوێن دەگەڕیتەوە بۆ چەند چەرخێك لەمەوبەر.  یەکێك لەوانەی کە زۆری لە سەر فیدراسوێن و کۆنفیدراسوێن نوسیوە جۆزیف پرۆدۆن، (1809-1865) بووە ، بەتایبەت سەبارەت بە کەنەدا و سویسرا و ئەوروپا. .  تێگەیشتنی ئەو بۆ ئەو دوو چەمکە و شیکردنەوەکانی بۆیان ، تەواو جیاواز بووە لەوەی کە ئەو سەردەمە قسەی لەسەر دەکرا.  کاتێك کە ئەو چاودێریی  و گوێڕایەڵی لێدوانەکانی سەبارەت بە ئەوروپا دەکرد، تێبینی ئەوەی دەکرد کە زۆر جیاوازن لە ئایدیا و تێگەیشتنەکانی ئەو بۆ ئەو دوو تێزە.  پرۆدۆن سەبارەت  بە لێداون و بۆچونە باوەکانی ئەو سەردەمە، کۆمێنتی خۆی هەبووە ”  ئەمەی  کە ئەوان دەیڵێن وادەردەکەوێت کە ئەوان هیچ تێناگەن جگە لە هاوپەیمانێتی هەموو دەوڵەتەکانی کە لە ئێستادا لە ئەوروپادا هەن بە سەرۆکایەتی کۆنگریسێکی دائیم ، ئیتر دەوڵەتەکان گەوەرە بن یا بچوك  لای ئەوان گرنگ نییە  .  ئەوانیش بەو مەبەستە قسەی لەسەردەکەن  کە هەر دەوڵەتێک فۆرمێك لە حکومەت کە پێی بکەوێت  و بۆی باشبێت دەگرێت بە خۆیەوە .  ئێستاش کە هەر دەوڵەتێك بە گوێرەی بڕی دانیشتوانەکەی و قەبارەی گەورە و بچوکی  دەڤەرەکەی دەنگی لە کۆنگریس هەیە و دەنگدەدەن، دەوڵەتە بچوکەکان لێرەدا هەر بە زوویی دەخزێنە ناو دەوڵەتە گەورەکانەوە  کە پێی دەوترێت کۆنفیدراسوێن …”1  تێبینی و پەیامەکەی  ئەو کاتەی پرۆدۆن بۆ کاتی خۆشی و ئێستاش هەر ڕاستە .  لە ڕاستیدا یەکێتی ئەوروپای کۆنفیدراسوێن دەزگەیەکی  بیرۆکراتیانەیە و یەکگرنتی دەوڵەتەکانە و زۆریش کۆنفیدراسوێننیکی نادیمۆکراتیانەیە ، مافی یەکگرتن و  یەکێتی،  هاوکاتیش  مافی ئازادبوون لەبڕیاردانی  جیابونەوە و کشانەوە لەو یەکێتییە لە پێش هەموو شتێکەوەیە بە هەموو مافە سییاسسییەکانیەوە ،  بە بێ ئەم مافانە کۆنفیدراسوێن هیچ نییە جگە لە ناوەندگەراییەکی مکیاجکراو نەبێت”1

باکۆنین و کرۆپتیکین و خەڵکانی دیکەش سەبارەت بەو تێزەی سەرەوە نوسیویانە بەڵام کەسیان ئەوەندەی مورەی بوکچین-یان( 1921-2006) لەو بارەوە نەنوسیوە و ئەوەندەی ئەو لەم پرسەدا قوڵنەبونەتەوە.  بوکچین هەر بە نوسین لەم تێزە نەدوواوە ، لە ڕاستییدا پرسی کۆنفیدراڵیزمی بە پرسی سۆشیال ئیکۆلۆجی، ناناوەندگەراییەوە بەستۆتەوە و بڕوای وابووە کە بنیاتنانی شارەوانی ئازاد و ئازادیخوازانە بناغەکەیەتی .  بوکچین هەر بە تەنها تئیورزان نەبووە ، ئەو لەپێناوی چەمکەکەیی و باوەڕیی-دا زۆر بە پەرۆش و چالاک و ماندوونەناس بووە. ئەو کاتانەی کە لە ژیاندا بووە ، بەتایبەت  لە ساڵانی 1980 کانا لە هەوڵی ئەوەدا بووە کە تیئورەکەی  بخاتە کارەوە/ پراکتیزەوە.   بوکچین زۆر چالاك بووە لە بواری ئەوەی کە خۆی باوەڕی پێی هەبووە ، ڕێکخەر و بزوێنەری  ئایدیاکە بووە و خۆیی بۆ تەرخان کردووە ، لەم بارەوە ئاوا لەسەر چالاکیەکانی ئەو  نوسراوە ” بوکچین لە شارەکانی Vermont  وەکو Burlington    لە هەوڵی ئەوەدا بوو کە  ئایدیاکانی،  پڕۆژەی [ شارەوانی ئازادیخواز]  بخاتە کار ەوە ، ئەویش بە کار و چالاکیکردن و هاوکاریی لەتەك  کۆمەڵێ لە  پارتی سەوز لە باکوری  ڤێرمۆنت لەگەڵ  هەندێك لە پارتی سەوزی بێرلنگتن  لە شارەوانی ئەوێ  بۆ سەپاندنی دیمۆکراسی.  بوكچین  لەم چالاکیەدا بەردەوام بووە تاکو ساڵی 1990 کە لە سیاسەت خۆی خانەنشین کردوە .  ئایدیاکانی ئەو لە کتێبی بیناکردنەوەی کۆمەڵدا کە لە ساڵی 1989 دا و  لە کتێبی The Murray Bookchin Reader 1997 بە کورتی چڕکراوەتەوە”2

لای  بوکچین بنیاتنانی شارەوانی ئازاد بناخەی بنیاتنانی کۆنفیدرالێزمە، ئەڵتارنەتیڤێکە/جێگرەوەیەکە  بۆ دەوڵەت-نەتەوە .  ئەو وای هەست دەکرد شارەوانی ئازاد بۆ گەیشتن بە کۆمەڵی ناچینایەتی و کۆمەڵێکی ئازاد، زەروورییە . کاتێك کە بوکچین ویستی پڕۆگرمەکەی شارەوانی ئازاد یاخود شارەوانی ئازادیخواز  بخاتە چوارچێوەی چالاکیی ئەنارکیستەکانەوە ، ئەمە بووە هۆی ناکۆکی لەتەك  ئەنارکیستەکانا، کە لای ئەو  بێزارییەکی دروستکرد بوکچین لە کۆتایی نەوەدەکانی چەرخی ڕابوردوودا لە ئەنارکیزم دابڕا و لە دوا وتاری ، The Communalist Project (2003), بەدیاریکراوی باسی شارەوانی ئازادیخوازانی کرد کەپێکهاتەیەکیی سەرەکییە لە کۆمۆنەڵیزم، Communalism *. بوکچین بڕوای وابوو کە کۆمۆنیڵیستەکان وا بڕوایانە کە  شارەوانی ئازادیخوازان دوو پەیام دەگەیەنێت هەم  بۆ بەدەستهێنانی کۆمەڵێکی لۆژك/ ژییر  هەروەها بناخەیەکیشە بۆ دامەزرانی ئەو کۆمەڵە “2

جانێت بێڵ-ی برادەری دێرینی بوكچین، کە نزیکەی 8 ساڵێک پێکەوە ژیاون،  لە کتێبی Ecology or Catastrophe سەبارەت بە گرنگی و بایاخی  شارەوانییەکان و کۆنفیدراڵیزم بۆ بوكچین، دەڵێت ” لە دیدی بوکچین – ەوە شارەوانییەکان کە دیمۆکراتیزە کراون هەروەها کۆنفیدراسوێنی شارەوانییەکان وەك جێگرەوەیەکی دەوڵەت-نەتەوەن و کۆتایی و قەڵایەکن بۆ سۆشیالیزم.  بوکچین ئایدکان و ئەرگومێنتەکانی کە بە شارەوانی ئازادیخوازان، ناودەبرد، هەمووی  بە کامیلی لە فۆرمی یاخود کتێبی  The Rise of Urbanisation  and the Decline of Citizenship  [ هەڵکشانی شارنشینێتی و داشکانی هاووڵاتییبوون] کە لە ساڵی 1986 دا بڵاوی کردۆتەوە، خستۆتە ڕوو”3

لەم بەشەی  ئەم وتارەدا هەوڵدەدەم  پێناسەی چەمکی کۆنفیدراڵیزم لە دیدی بوکچین و کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیك ، کە تێزەکەی عەبدوڵا ئۆجەلانە، بکەم  و ئاوڕێکی خێراش لەوەی کە لە ڕۆژاوادا بەدەستهێنراوە بدەمەوە.

گەرچی بوکچین ئایدیا و پلانی بۆ جێبەجێکردنی تئیورەکەی لە واقیعدا هەبووە، هاوکاتیش ئەوەی زۆر باش دەزانی کە مەحاڵ و خەون دەبێت لە بیناکردنی شارەوانی ئازادیخواز و کۆنفیدراڵیزم لە شارە زەبەلاحەکانی کە هەن لەسەر بناغەی مێنەتەڵێتی و پەرەوەردە و ڕۆشنبیری باو و ئەو  کوڵتورەی کە ئێستا لەناو خەڵکدا هەیە و هەروەها بە هۆی سروشتی ناوەندگەرایی کۆمەڵی -شەوە .  بوکچین دەرکی بەوە کردبوو کە دروستکردنی شارەوانی ئازادیخواز داخوازی جۆرێکی جیاواز لە پەروەردە و خۆپێگەیاندن و ڕێکخستن، دەکات و ئەوەشی دەزانی کە ناوەندگەرایی یەکێکە لە ڕێگرە  سەرەکییکەکان .  بیرکردنەوەی ئەو سەبارەت بە شارەوانی ئازایخواز ئاوا نمایشکراوە ”  بوکچین هەر لە ساڵی 1950 کانەوە لایەنگر و پێداگربووە لەسەر دیمۆکراسی ڕاستەوخۆ یاخود ئەنجوومەنی دیمۆکراتی . ئەو  سروشی لە نوسینەکانیی H.D. Kitto هەرەوەها Alfred Eckhard Zimmern وەرگرتووە.  سەبارەت بە چەمکی کۆنفیدراسوێنیش، بوکچین  لەژێر هەژموونی بیردۆزان و بیرکەرەوانی ئەنارکیستەکانی چەرخی نۆزدەدا بووە. ئەو شارەوانی ئازادیخوازانی بە دیدی یۆتۆبییانەوە لەبارەی  ناناوەندگەرایی [ ئۆتۆنۆمی] بە گچکەکردنەوەی شارەکان، هەروەها بە  قەبارەی مرۆڤەکانەوە لەشانی کۆمۆنێتییە ئیکۆلۆجییەکانەوە و دیسانەوە  بە تێزی شۆڕشی شارنشینیەوە، گرێداوە “2

جانێت بێڵ لەگەڵ ئەوەی سەرەوەدا نایەتەوە.  لە نامەیەکیدا کە 09/12/2017 بۆی ناردوم ، ئەو هۆکارەکان کە هەژموونی خۆیان لەسەر بوکچین داناوە ، بەم جۆرە بۆمنی نوسیوە ” ئەوەی کە سروشی بیرکردنەوەی بوکچینی  بۆ کۆنفیدراسیوێن ، هێناوە جۆزیڤ پرۆدۆن و باکۆنین و ئەوانی دیکە نەبوون ، بەڵکو چیرۆك و چالاکیی نقابەی CNT ئیسپانی ( Confederation Nacional del Trabajo  ) لە ئیسپانیا بوو .  کتێبەکەی The Spanish Anarchists تەرکیز لەسەر هەیکەلی سی ئێن تی وەکو کۆنفیدراسوێنێك، دەکات .  ئەو لەو کتێبەیدا لە  هەوڵی خستنەڕوی ئەوەدایە کە پێچەوانەی تۆمەتەکانی  کە مارکسییەکان داوێناتە پاڵ ئەنارکیستەکان بیسەلمێنێت ، کە لە ڕاستیدا ئەنارکیستەکان دەتوانن خۆیان ڕێکبخەن، ئەوان بنیاتنانی کۆنفیدراسوێن و دامەزراندنی قەوارەی [ هەیکەلی] لە  خوارەوە بۆ سەرەوە هەڵدەبژێرن”

وێڕای ئەوەی کە بوکچین باوەڕی بە ناناوەندگەرایی و کۆمەڵێکی ئیکۆلۆجی هەبووە ، لەگەڵ ئەوەشدا باوەڕی وا نەبووە کە ئەوەی سەرەوە بتوانرێت بەبێ کۆنفیدراڵیزم بەدەستبهێنرێت ، کە تۆڕێکە لە ڕێگایەوە شارەانییەکان دەتوانن یەکبگرن و هاریکاریی یەکدی  بکەن بە هاوبەشکردنی دەرامەت و داهاتیان لە نێوانی خۆیاندا  لەسەر بناخەی بەگوێرەی پێویستییەکانی تاک و خودی کۆمۆنێێتیەکان.  لەگەڵ ئەوەشدا هاوکات ئەو باوەڕی وابووە کە هەر یەکە لە شارەوانییەکانی ناو تۆڕەکە لە کێشانی سیاسەت و کاروباری نێوخۆیانا، پێویستە ئازاد بن و ئۆتۆنۆمی خۆیان هەبێت.  پێناسەی بوکچین بۆ کۆنفیدراڵیزم ” کۆنفیدراڵیزم لەسەرو هەموویەوە تۆڕێکە بۆ ڕێکخستنی  کاروباری ئیداریی شارەوانییەکان کە ئەندامەکانیان یاخود نێرراوەکانیان [ وەفد] لە ڕیگای دیمۆکراتی ڕاستەوخۆوە لە نێو ئەنجوومەنە دیمۆکراتییەکانا لە شار و شارۆچکە و گوندە جیاجیاکانا و گەرڕەکەکانی شارە گەورەکانا،هەڵدەبژێرن .  ئەندامانی ئەم لیژانەی کۆنفیدراسوێنەکە  لە شێوەیەکی زۆر توند و بێ لادان لە داخوازییەکان، دەستڕۆیشتنیان [ صەلاحییەت ] پێدەدرێت، لە نزیکەوە چاودێرییان دەکرێت.   کەی پێویست بوو بانگدەکرێنەوە، بەرپرسیار دەبن لە بەرانبەر ئەنجوومەنەکانا کە دەستنیشانییان کردون  یا هەڵیانبژارادوون بۆ ئامانجی هاوکاریی یەککەوتن و ئیدارەدانی سیاسەتەکان و کاروبارەکان کە لە لایەن خودی ئەنجوومەنەکانەوە فۆرمیلە کراون”4

ڕووبەڕووبوونەوەی دروستکردنی کۆنفیدرالیزم داخوازی دروستکردنی شارەوانی ئازادیخواز دەکات کە کار لەسەر پایە سەرەتاییەکانی وەکو ناناوەندگەرایی، ئیکۆلۆجی کۆمەڵایەتی [ سۆشیال ئیکۆلۆجی]، پەیوەستبوونەوە و فێمەنیزم کە ئەرکگەلێکی زۆر گرنگن .  هەر یەك لەم پایانە بەستراون بە یەکدییەوە کە هیچ کامیان بێ ئەوی دیکەیان ناکرێت و کارا نابن.  بوكچین ئەمەی زۆر بە باشی ڕونکردۆتەوە کە دەڵێت ” قسەکردن لەسەر  دروستکردنەوەی کۆمەڵ و پەیوەدندیمان لەتەك دونیای سروشتیانەدا ، گوایە  تەنها دەتوانرێت لە ڕێگەی ناناوەندگەراییەوە یاخود لۆکاڵیزمەوە یاخود خودی  خۆڕاگریی خودئیکتیفاییەوە، هەر لە فەزای ناتەواوی چارەسەرەکانا دەمانهێڵێتەوە”4 وێرای ئەمەش بوکچین پێداگریی لەسەر ئەوە دکات کە ناناوەندگەرایی و خودئیکتیفایی بە تەنها مانای ئەوە ناگەیەنێت کە کارێکی دیمۆکراتیانە بێت و لە توانای چارەسەرکردنی گرفتەکانی کۆمەڵ-دا سەرکەوتوو بێت لە ئامانجەکەیدا ، هەر بەم هۆکارەش بەردەوام دەبێت و دەڵێت ” ڕاستییەکی گرفتاوییە کە دەرك بەوە نەکەین ، کە ناناوەندگەرایی، خودئیکتیفایی  بە تەنها خۆیان و لە خودی خۆیانا بە زەروورە بە پرۆسەیەکی دیمۆکراتی بناسین . شارە نموونەییەکەی Plato  [قوتابییەکەی سوقرات و مامۆستاکەی ئەرستۆل]  لە کۆمارەکەیدا لە ڕاسستیدا وا کڵێشە کێشرابوو کە خودئیکتیفا بێت، بەڵام خودئیکتیفابوونەکەی تەنها بۆ پاراستن و بەردەوامبوونی  جەنگاوەرەکانی و هەروەها نوخبە فەلسەفییەکەی، بوو.  بەڕاستیش ئیمکانێتی  پاراستنی خودئیکتیفابوون پابەندە بە تواناوە، هەر  وەکو لە بەرگرییکردنی  شاری Sparta   [شارێکی گەورەی یۆنانییە کۆنەکان] لە   بەرانبەر هەژموونی ” گەندەڵیدا” لە دەرەوەی کولتورەکان، دەیبینین ( کە کاراکتەرێکە و دەتوانم بڵێم هێشتا لە زۆر کۆمەڵی داخراوی  ڕۆژهەڵاتا دەردەکەوێت).  هەر بە هەمان پێوەر  ناناوەندگەرایی لە خودیی خۆیدا زەمانەتی ئەوە ناکات کە کۆمەڵێکی ئیکۆلۆجیمان دەداتە دەست.  کۆمەڵێکی ناناوەندگەرایی زۆر بە ئاسانی لە شانی   هیراشیەتێکی ئەوپەڕی ڕەق و تەقدا. دەکرێت هەبێت.  بەرچاوترین نموونە ئەوروپا و فیوداڵیزمی ڕۆژهەلاتە.  ڕیزبەندی هیراشیانەی  کۆەمەڵایەتی کە تیایدا  ئەمیرەکان و دوقەکان [ کەسانی میراتگرەوی خانەوادە هەرە دەوڵەمەندەکان ، ئەرستۆکراتییەکان – زاهیر]  و بارۆنییەکان لە پلە و پێگەی باڵادا نیشتوون و دانیشتوانی کۆمۆنێتییە  ناناوەندگەرییەکان [ ئۆتۆنۆمییەکان] بەڕیوەدەبەن .  لەگەڵ هەموو ڕێزێکمدا بۆ fritz Schumacher ، بچوك مەرج نییە کە جوان بێت……ئەگەر ئێمە ستایشی ئەم کۆمۆنێتییانە بکەین هەر لەبەر ئەوەی کە ناناوەندگەریین ، یا خودئیکتیفایین  یاخود بچوکن یا ” تەکنەلۆجیایەکی ماقوڵ و بەجێ ” بەکاردەهێنن  ئەو کاتە ئێمە ناچاردەبین کە فەرامۆشی ئەو هۆکارەش بکەین کە لە ڕوی کوڵتورەوە وەستاو و مەنگن ، ئەمە جگە لەوەی هەر بە ئاسانیش لە لایەن دەستەبژێرە دەرەکییەکانەوە پاوان بکرێن  “4

بوکچین کە باسی لە کۆنفیدراڵیزم کردووە لە ڕووی سیاسییەوە وەکو جێگرەوەیەك بۆ دەوڵەت-نەتەوە دایناوە.  ئەو دەیزانی کە لە کاتێکدا کە دەوڵەت دەزگاو سیاسەتی خۆی هەیە ، هاوکاتیش ئابوریی سەرمایەداریی لە ڕێگای دەزگەکانییەوە وەکو  هێزی سەربازیی و پۆلیسیی و سیخوڕیی و دەزگای دیکەی وەکو : کەنیسە و مزگەوت و بانق و دەزگە دراوییەکانی دیکە و میدیا و دادگا،  ئابورییەکەی لەو ڕێگایانەوە دەسەپێنێت و کۆمەڵ کۆنترۆڵ و هەیمەنە دەکات .  بوكچین  باوەڕی وابوو کە کۆنفیدراڵیزم لە رێگای شارەوانییە ئازادیخوازەکانەوە دەبێت دەزگەکانی خۆی بخولقێنێ ، کڵێشەی سیاسەتەکانی خۆی بکێشێ، ڕؤشنبیریی و پەروەردەی خۆی بەکاربێنێ، ئابووریی خۆی دروست بکات ، تاکەکانی کۆمەڵ یاخود هاووڵاتیانی توانادار بکات .  ئابەم شێوەیە بوكچین جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە و وتویەتی ” کاتێك کۆنفیدراڵیزم وەکو مەبادیئەکانی یاخود بنەماکانی ڕێێکخستنی کۆمەڵ  دەگاتە ئەو پەڕی پێشکەوتنی ئەو کاتەی  کە خودی ئابووری کۆنفیدرەڵایز کرا [ واتە کە ئابوریی ئازاد کرا لە لایەن کۆنفیدراسوێنەکەوە و خاوەندارێتی لێکرا- زاهیر]  ئەویش کێڵگەکانی ناوچەکە ، کارگە و کارخانەکان هەروەها ئەو پرۆژانەی  کە پێویستن بۆ کۆمەڵ، بخرێنە ژێردەستی شارەوانییە لۆکاڵەکانەوە ، ئیدی ئەمە تەواوی کارەکەیە .  کاتێك کە کۆمۆنێتیەکە بچوك یا گەورە لە تۆڕێكی گرێدراو و یەکگرتوودا لەتەك  کۆمۆنێتییەکانی دیکە، دەستدەکەن بە بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئابوورییەکانی خۆیان، ئەوە ئەنجامدانی کارەکەیە”4

جانێت بێڵ  لە کتێبەکەیدا: The Politics of Social Economy, Libertarian Municipalism لە بەندی 11 دا  بە زمانێکی ئاسانتر و پاراوتر هەوڵیداوە کە باشتر ئایدیاکانی بوکچین سەبارەت بەو کۆپلەیەی  سەرەوەی ئەو،  ڕونبکاتەوە و شرۆڤەیان بکات.  ئەو دەڵێت کۆنفیدراسیوێن تۆڕێکە کە تیایدا چەند لایەنێکی  سیاسیانە  بۆ دروستکردنی دامەزراوەیەکی  گەورەتر لە هەموویان، یەکدەگرن .  وێڕای ئەوەی کە لایەنێکی  گەوەرەتر لە پرۆسەی هاوپەیمانێتییانا دروستدەبێت ، بەڵام  لایەنە  بچووکەکان لەناو ئەو هاوپەیمانێتییەدا  خۆیان هەڵناوەشێننەوە و گۆڕیان گومنابێت ، بەڵکو لەبری ئەوە، ئازادیی و شوناسنامە و سەروەرێتی  خۆیان، گەرچی لەو هاوپەیمانێتییەشدان،  هەر دەپارێزن.”5

شتێکی ئاشکرایە و خاڵێکی سەرەکییە  گەر خەڵکی  لە ڕووی ئابورییەوە بە گوێرەی  پێویستییەکانیان یەکسان نەبن، ئەوە لە ڕوانگەی سیاسسیشەوە جیاوازی گەورە لە نێوانیانا دەردەکەوێت و ئەو کاتەش بەیاکادان و شەڕوشۆڕ  لە نێوانیانا سەر هەڵدەدا.  هاوکاتیش ئاشکرایە کە یەکسانی ئابووریی ڕوونادات ئەگەر خودی خەڵکی خۆیان کۆنترۆڵی ئابوورییان نەکەن.  ئەمەش مانای ئەوەیە کە ئابووریی بەهیچ شێوەیەك نابێت لە دەستی خاوەندارێتی تایبەتییدا بێت، یاخود لە دەستی دەوڵەتا کە ناوی خاوەندارێتی خەڵکی/ کەرتی گشتی  لێنراوە ، یا بەهاوبەشی لە دەستی خاوەندارێتی دەوڵەت و خاوەندارێتی تایبەتدا ، ببێت، بە واتایەکی دیکە ئابوری تێکەڵە لە کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتی .  جانێت بێڵ لە هەمان کتێبدا Libertarian Municipalism لە بەندی 12 دا ، لە بەشی بە شارەوانیکردنی ئابووریی [Municipalaised Economy ] کە تەرخانی کردووە بۆ ئەو جۆرە ئابوورییەی کە کۆمۆنێتییەکە پێویستێتی  جیاوازی ئەو جۆرە ئابوورییە دەکات لە  جۆرەکانی دیکەی ئابووریی، کە لە کۆمەڵانێکدان کە لە سەر بناغەی کۆمەڵی چینایەتی خۆیانیان گرتووە.  ئەو دەڵێت :

شارەوانی ئازادیخوازان  گەشە بە فۆرمێك لە خاوەندارێتی گشتی دەدات ، کە لە ڕاستیدا گشتییە.  سیاسەتی ئابوریانەی شارەوانی ئازادیخوازان، پێشنیاری جۆرێك لە ئابوریی دەکات کە نە خاوەندارێتی تایبەتی لێدەکرێت ، نە پارچە پارچەش دەکرێت بۆ هەرەوەزییە گچکەکان و نە خۆماڵیکردنیش دەبێت،  بەڵکو ئابورییەکە، کە شارەوانیانە [ واتە ئازادکراوە – زاهیر] کراوە و خراوەتە ژێر دەسەڵاتی  کۆمێنێتییەکەوە  “خاوەندارێتی گشتی” و هەر لە لایەن ئەویشەوە  کۆنترۆڵدەکرێت.”

ئەم بەشارەوانیکردنەی ئابوریی [ئازادکردنی ئابوریی – زاهیر]  یانی ” خاوەندارێتی”  و بەڕێوەبردنی ئابوریییەکە  لە لایەن هاووڵاتیانی کۆمۆنێتییەکەوە،  موڵکەکان بە هەردك جۆرییەوە: زەوی و کارگەکانەوە،  چی دی موڵکی  تایبەتیی نابن و خاوەندارێتی تایبەتییان لێ ناکرێت بەڵکو دەخرێنە ژێر دەسەڵاتی تەواوی هاووڵاتییان لە ئەنجوومەنەکانیانا.  لەم بارەدا هاووڵاتیان بە کۆمەڵ ، هەموان،  ” خاوەندارن” بە سەرچاوەکانی سامانی ئابوریی کۆمۆنێتییەکانیان و خۆیان  فۆرمیلەیان دەکەنەوە و  ڕەزامەندی لەسەر  سیاسەتی ئابوریی بۆ کۆمۆنێتییەکە، دەدرێت.  ئەوە ئەوانن نەك بیرۆکراتەکان و سەرمایەدارەکان،  کە سەبارەت بە ژیانی ئابوریی ، بڕیارەکان دەدەن……… لە کۆمەڵێکی ماقوڵی/ ژیریی  ئەنارکیستیدا  نایەکسانی ئابوریانە  لە ڕێگای گێڕانەوەی  سامان ، موڵکییەتی تایبەتی و هەروەها ئامرازەکانی بەرهەمهێنان بۆ  شارەوانی، لەناودەچێت،  بەهۆی  بە شارەوانیکردنی ئابورییەوە،  [ ئازادکردنی ئابوورییەوە زاهیر] سەرچاوەکانی  سامانی  چینی  خاوەندار لە لایەن خەڵکانی ئاساییەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت و دەخرێتە ژێر چنگی کۆمۆنێتیەکەوە  تاکو بۆ بەرژەوندی هەموان بەکاربهێنرێت. “5

 

چەمکی کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیك:

عەبدوڵا ئۆجەلان سەرکردەی پارتی کرێکارانی کوردستان ، پەکەکە، پێش سەردەمی بەندکرنی و لەسەردەمی بەندیی-دا بیری لە بزوتنەوەی پەکەکە و لێکدانەوەی بۆ کردووە ،  هەروەها شیکردنەوەی بۆ هەرەسهێنانی شورەویی ئەو کاتەو بلۆکی وڵاتانی کۆمۆنیستی لە ڕۆژهەڵاتا، کردووە.  هاوکاتیش ئەزموون و ئایدۆلۆجی هەر هەموو پارتە کۆمۆنیستەکانی لە جیهاندا لە گەڵ یەکدیدا بەتایبەت ئەوانەی خۆرهەڵاتی ناوین بەیەکەوە گرێدەداتەوە و  شاهیدی دەستکەوتەکانیان بوو، کە  لە زەمینەی واقیعدا ،  هەموو شتێك بوو جگە لەوەی کە ئەوان بانگەشەیان بۆ دەکرد.  لەگەڵ هەموو ئەمانەدا خاڵی وەرچەرخان و گۆڕانی ئۆجەلان لەبەندیخانەدا خۆئاشناکردنی بوو  بە ئایدیاکانی مورەی بوکچین .   ئۆجەلان لە ڕێگای پارێزەرەکەیەوە چەند جارێك نامەی بۆ بوكچین ناردوە  تاکو لە ئایدیاکانی ئەو  باشتر تێبگات بۆ ئەوەی لەگەڵ چەمکەکانی پەکەکەدا بیانگرێتە بەرچاو، بەڵام بوکچین لە کۆتایی ژیانی و لەسەر پێخەفی مردن،  بووە، هەر لەبەر ئەوەش نەیتانیوە بچێتە گفتوگۆیەکی زۆر جددیەوە نە بە پەیام و نە بە نوسین .

لەسەرەتای ئەم چەرخەدا ئۆجەلان بە تەواویی تێگەیشت کە پرۆژەکەی بوکچین سەبارەت بەئەنجومەنەکانی هاووڵاتییان و پرسی کۆنفیدراڵیزم،  دروستترین چارەسەرن بۆ هەموو نەتەوەکان و کەمایەتییە نەتەوەییەکان کە لە وڵاتانی ناوچەکەدا دەژین.  دوای ئەم تێگەیشتنە ، ئۆجەلان ئایدیای دەوڵەت-نەتەوەی ڕەتکردەوە.  لە ڕاستیدا ئەو ئێستا باوەڕی وایە دەوڵەت-نەەتەوە ڕەگوڕیشەی گرفتەکانە زیاتر لەوەی کە چارەسەربێت ، ئەو وای دەبینێت کە ئەوە دەوڵەت-نەتەوەیە کە تا ئێستاش کارەسات بۆ خەڵک دەهێنێت.  دەنوسێت “ئەگەر دەوڵەت-نەتەوە بڕبڕەپشتی سەرمایەداریی مۆدێرن بێت ، بە دڵنیاییەوە قەفەسێکە بۆ کۆمەڵە سروشتییەکە………دەوڵەت-نەتەوە لەژێر ناوی کاپیتاڵیزم-دا کەویکرنی/ ماڵیکردنی  کۆمەڵ دەکات و کۆمۆنێتییەکە لە سروشتە بناغەییەکانی نەیار/ غەریب دەکات”6

ئۆجەلان    باوەڕی وایە نەك هەر نەتەوەکان ئایندەیان  لەژێر سایەی دەوڵەت-نەتەوەدا نییە ، بەڵکو تاکەکانیش – هاووڵاتیان- ئایندەیان نیییە مەگەر خۆیان لەتەك جۆرێك لە مۆدێرێنیتی کۆمەڵ-دا بگونجێنن ” هاووڵاتیبوون لەسایەیدا [ سایەی دەوڵەت-نەتەوە -زاهیر]  هیچ پێناسەیەکی نییە بەڵکو ڕوودانی  گۆڕانکارییەکە لە خاوەندارێتی تاییبەتی کۆیلایەتییەوە بۆ کۆیلایەتی دەوڵەت”6

ئۆجەلان دەیزانی  کە ڕیشەی گرفتەکان   لە گەلێك کۆمەڵدا ، وەکو کۆمەڵی کوردیی، بەتایبەتی لەو ناوچەیەی کە لێوەی هاتووە، کامانەن.  لای ئۆجەلان تەنها ئەوە بەس نەبوو کە  بە تەنها دەوڵەت-نەتەوە ڕەتبکاتەوە ، ئەو باوەڕی وایە  لەتەك ئەوەشدا خەڵکی دەبێت  تەرکیز بکاتە سەر گرفتێکی سەرەکی دیکە کە لە کۆمەڵدا بۆ ماوەیەکی دوورو درێژە  هەیە،  کە پرسی ژنانە.  ئۆجەلان زۆری لەسەر کۆمەڵی کۆن [قەدیم] خوێندۆتەوە ، هەر لەکاتی یەکەم مەدەنییەتەوە پێش 10 هەزار ساڵ هەروەها ڕۆڵی ژنان لەو کۆمەڵانەدا هەر لەو سەردەمانەوە .  بەو خوێندنەوە قوڵە، ئەو دەرکی بەوە کرد کە کەهەموو پرسەکان، کێشەکان هەر لە دەوڵەت-نەتەوەوە لە ڕێگای چەوساندنەوە و بەکارهێنان و کۆیلەکردنەوە تا دەگاتە کێشەی ژنان و یەکسانی جێندەیی زۆر بە توندی بە یەکدییەوە گرێدراونەتەوە هەر لەبەر ئەوەش ناتوانرێن بەجیا چارەسەربکرێن.  لە ڕاستیدا ئۆجەلان وابیردەکاتەوە کە چەوساندنەوە و بەکارهێنان لە کۆیلەکردن و سەرکوتکردنی ژنانەوە دەستپێدەکات ”  بەبێ کۆیلەکردنی  ژنان هیچ کام  لە جۆرەکانی دیکەی کۆیلایەتی نەیدەتوانی بوونی هەبێت ، ئیتر لە بەردەوامبوون و گەشەکردنی خودی کۆیلایەتی  بگەڕێ…..بەبێ سەرکوتکردنی ژنان  سەرکوتکردنی سەرجەمی کۆمەڵەکە مەحاڵ بوو یاخود پێشبینی نەدەکرا”6

ئۆجەلان زۆر بە جددی کێشەی ژنانی وەرگرتووە تا ئەو ڕادەیەی وای بیردەکردەوە کە ژنان نەتەوەیەکی کۆڵۆنایزکراون.  چەمکەکانی ئەو سەبارەت بە ژنان ئەو ڕاستییە دەردەخەن کە ئەو چەند پەرۆشی پرسی ژنانە، جەختکردنەوەی  لەسەر  بەشداریکردنی ژنان لە یەکەم تێگەیشتن و هەنگاونانی خەباتکردنا بۆ چارەسەرکردنی  گرفتەکانیان و هەروەها سەراپای گرفتەکانی کۆمەڵیش،  بناغەیین.   ئۆجەلان بە کەتواریی کاری لەسەر ئەمە کردوە کاتێك کە لە شاخ بووە  توانیوێتی زۆرێك لە ژنان تێکەڵاوی بزوتنەوەی پەکەکە بکات، نەك هەر لە کورد ، تەنانەت لە غەیرە کوردیش .  بە تێپەڕبوونی زەمەن ئۆجەلان زیاتر  لە ڕۆڵی ژنان  ئاگابووەوە ، نەك هەر بە تەنها لە جەنگینیانا بە چەك دژی  دەوڵەت ، بەڵکو جەنگینیان  دژ بە دەوڵەت لە ڕێگای جیاوازەوە بۆ دروستکردنی کۆمەڵێکی نوێ لەسەر بناغەی کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیك ” کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیك بۆ کوردستان  دەوڵەت-نەتەوە نییە ،…….بەڵکو سیستەمێکی دیمۆکراتیانەی خەڵکییە بە بێ دەوڵەت”6

 

بۆچی ئۆجەلان ئەوەندە پێداگریی لەسەر کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیك کردووە؟ پێناسەی ئۆجەلان بۆ ئەو چەمکە چییە؟

ئۆجەلان لە شوێنێکدا پێناسەی کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیكی لە چەند وشەیەكدا کورتکردۆتەوە ” دیمۆکراسیی ، ئیکۆلۆجیی ، کۆمەڵی ئازادیی جێندەیی….. یاخود دیمۆکراسی بە بێ دەولەت” 7

ئەو باوەڕی وایە سەرمایەداریی لە سەر 3 پایە دروستبووە و خۆی گرتووە:  سەرمایەداریی مۆدیرین، دەوڵەت-نەتەوە، پیشەسازییبوون [  پیشەسازیکردنی وڵات – زاهیر]. ئەو  باوەڕی وایە کە خەڵکی خۆیان دەتوانن ئەمانە واتە ئەو 3 پایەیە بە ” دیمۆکراسی مۆدیرانانە، نەتەوەی دیمۆکراسی،  ئابووریی کۆمونانە [ بە هاوبەشیکردنی ئابوریی – زاهیر]  لەتەك پیشەسازی ئیکۆلۆجیانە [ وڵات ئیکۆلۆجیانە پیشەسازی بکرێت – زاهیر]” 7 جێگابگرنەوە.

ئایدیای کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیك لای ئۆجەلان  خۆڕێکخستنی خودی خەڵکی خۆیەتی بۆ بەڕێوەبردنی خۆی. ئەو ئەم پلانە بە کاری خەڵکە ڕەشووڕووتەکەی  خوارەوە دەبینێ کە لە ڕێگای دەستەجەمعییەوە، بڕیارەکان  سەبارەت بە کاروبارەکانیان  لە لایەن خۆیانەوە دەدرێت ، نەك لە دەرەوەی خۆیان، ئەویش لە ڕێگای دیمۆکراتی ڕاستەوخۆوە کە لەوێدا کۆنترۆڵکردنی دەوڵەت یاخود هەر ئیدارەیەکی دیکەی پاوانخواز ڕەتدەکاتەوە.  ئەو نوسیوێتی ” کۆنفیدرالیزمی دیمۆکراتیك نموونەیەکی واقیعیانەیە بۆ خەڵکانی سەرکوتکراو. کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیك  مۆدێلێکی کۆمەڵایەتی دەوڵەت-نەتەوە نییە. لە لایەن دەوڵەتەوە کۆنترۆڵ ناکرێت.  هاوکاتیش کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیک بە کوڵتورکردنی ڕێکخستنی پێشنیارکراوی  نەتەوەی دیمۆکراسییە.  کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیك لەسەر بناغەی بەشداریکردنی جەماوەرە ،  پرۆسەی بڕیادانەکانە کە کۆ کۆمۆنێتیەکان دەیدەن”6 ئۆجەلان بەردەوام دەبێت لەسەر قسەکانی و دەڵێت ” [ کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیك ] .. دەتوانێترێت  بە ئیدارەیەکی سیاسی نادەوڵەت  یاخود دیمۆکراسی بە بێ دەوڵەت ناوزەد بکرێت.  پرۆسەی بڕیاردانی دیمۆکراسییانە نابێت چەواشەیی دروستبکات لەتەك ئەو پرۆسانەی کە ناسراون بە دیمۆکراسی لەلایەن ئیدارە کۆمەڵایەتییەکانەوە.    ئیدارەی دەوڵەتەکان تەنها ئیدارەی دەوڵەتین بەڵام دیممۆکراسییەت، فرمانڕەوایی دەکات.  دەوڵەتەکان لەسەر بناخەی دەسەڵات/ هێز دامەزراون ، بەلام دیمۆکراسی لەسەر بناغەی بڕیاری هەرەوەزی / بەکۆمەڵی کە هەموویان لەسەری ڕێککەوتون و ڕیکن، بنیاتنراوە”6

تائێستا پێناسە و دیدی کۆنفیدراڵیزم لە لایەن بوکچینەوە و هەروەها پێناسە و ڕوانگەی ئۆجەلان-یشم  سەبارەت بە کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیك، باس کردووە.  ئێستاش با بزانیین چ وێکچونێک و جیاوازییەك لە نێوانی ئەم دوو چەمکەداو هەروەها لە دیدی ئەم  دوو کەسەدا هەیە؟ .  بەڕای  من هەردوو تێزەکە و دید و ڕوانگەی بوكچین و ئۆجەلان زۆر نزیکی و وێکجوون، هاوبەش دەکەن.  ڕەنگە ئەوان هەردوکیان دوو چەمکی جیاوازیان بۆ تێزەکانیان هەڵبژاردبێت ، بەڵام مانا و ئامانج لای هەردووکیان یەکە.

چەند جیاوازییەکی لاوەکی لە نێوانیئانا هەیە وەکو ئەوەی ئۆجەلان کۆنفیدراڵیزم-ی کردووە  بە کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیك.  هەروەها لە بری بەکارهێنانی شارەوانییە ئازادیخوازەکان ئۆجەلان ناوی جیا جیای بۆ ئەو ئیدارانە هەڵبژاردووە وەکو ئەوانەی کە لە ڕۆژاوادا پیادەکراون.  ئەوەندەی من ئۆجەلانم خوێندبێتەوە ئەوە تێگەیشتوم تیئورەکەی – کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیك- وەکو چارەسەرێك بۆ بەیەکادانەکان و گرفتەکانی نێوان نەتەوەکان و کەمایەتییە نەتەوەکانە  تایبەتن بەو ناوچەیەی کە ئەو سەری لێوەدەرهێناوە .  بەڵام بوکچین زیاتر لە ئۆجەلان ڕۆیشتووە و باوەڕی وایە کە کۆنفیدراڵیزم چارەسەرە بۆ سەرجەمی مرۆڤایەتی و ڕێگایە بۆ کۆتاییهێنان بە پاوانخوازیی سەرمایەداریی لە هەموو لایەکەوە.  لەبەر ئەمەش کۆنفیدراڵیزم لای بوکچین چارەسەرە بۆ گرفت و کێشەکانی خەڵکی کە لە جیهاندا ڕووبەڕووی دەبنەوە نەك هەر بە تەنها لە ناوچەیەکدا یاخود لە چەند وڵاتێکدا.

جیاوازییەکی دیکەش هەیە .  ئۆجەلان لە شیکردنەوە و توێژینەوەکەی بۆ مێژوی مەدەنیانەی مرۆڤ، چەوساندنەوە و کۆیلایەتی، ئەو باوەڕی وایە کە کۆیلایەتی لە کۆیلەکردنی ژنانەوە دەستی پێکردووە و هیراشییەتیش لە پاوانخوازیی پیاوانەوە بۆ ژنان دستی پێکردووە ، گەر چی لە شوێنێکی دیکەدا لەگەڵ بوکچین-دا دێتەوە کە دەڵێت ”  من بە بەردەوامی ئەوەم خستۆتە ڕوو کە کۆمەڵی باوکسالاریی لە ” شامان” [ شامان پیاوانی ریشچەرم و دەمڕاستی خاوەن کەسایەتی بوون – زاهیر ] شێخە بەتەمەنە خاوەن ئەزمونەکان ، سەرکردە سەربازییەکان، بووە.  ڕەنگە کارێکی  ژیرانە بێت ئاوڕێك لە بنەما نموونەییەکان بۆ کۆمەڵێکی نوێ لەناو ئەم جۆرە گەشەکردنەدا بدەینەوە  لەشانی  ” کۆمەڵێکی نوێ”وە  کە مەبەستمانە تاکو بزانین کە بارودۆخێك هەبووە  بۆ سەرهەڵدانی سیستەمی هیراشی/قوچکەیی  لەناو خێڵەکانا.  بەم شێوەیە دابەشبوونە زەروورییەکە گەیشتە دواکڵێشەی، ئەمەش لە کاتێكدا کە سیستەمی هیراشی تەشەنەی بە فۆرمیلەکردنی / پێكهێنانی  چینێکی سابیت و هەروەها ڕێکخراوی شێوە دەوڵەتی ، کرد”8

پرسی سیستەمی هیراشیی/ قوچکەیی ڕۆحی تئیورەکەی ئۆجەلانە وەکو شارەوەانی ئازادیخوازان بۆ بوکچین، گەرچی هەردووکییان هیراشییەت بە بە بناغەی کۆمەڵی چینایەتی دەزانن . ئاشکرایە کە بوکچین زۆر قوڵتر لە ئۆجەلان لە كێشەی هیراشی و کۆمەڵی هیراشیانە ڕۆچووە، زیاتر و قوڵتر لە ئۆجەلان سەبارەت بەوەی  کە چۆن پاوانخوازیی لە نێو سەرانی خێڵەکان و ، سەرانی خێزان و  بەتەمەنەکان و هەروەها لە پاوانکردنی ژنان لە لایەن پیاوانەوە ،  پێش کۆمەڵی چیانیەتی، بوونی هەبووە.  ” بە گوێرەی کارل مارکس ” یەکاسانییەکانی نێو کۆمەڵە سەرەتاییەکان ” بە گەشەکردنی چینە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەرەسی هێنا، کە لەوێدا ئەوانەی کە خاوەنی سامان و موڵك بوون هێزی کاری ئەوانەیان بەکارهێناوە کە هیچیان نەبووە.  بەڵام بە تێڕوانینی مێژوی هاوچەرخ ، بوکچین ئەوە تێگەیشت کە شیکرردنەوەی چین بە تەنها لە خۆیدا شرۆڤەی تەواوی چەوساندنەوەی کۆمەڵایەتی ناکات.  کۆتاییهێنان  بە کۆمەڵی چینایەتی پەیوەندی نێوانی باڵادەستان و ژێردەستان چارەسەرناکات …… بوکچین پێداگریی لەسەر زەروورەی نە‌هێڵانی نەك بە تەنها چینەکانی نێو کۆمەڵ بەڵکو هیراشییەتی نێو کۆمەڵیش ، کردووە….. هیراشیەت و پاوانخوازیی[هەیمەنە] لە دیدی بوكچینەوە لە ڕوی مێژوییەوە پایەی داپڵۆسین و سەرکوتکردن بووە و هەر لەوێوە پەیوەدنییەکانی چینایەتی بناغەیان گرتووە”9                   

لەگەڵ ئەو شرۆڤەیەی کە لە وێکچوون و جیاوازیەکانی نێوان بوکچین و ئۆجەلان کردومە، جانێت بێڵ باوەڕی وایە کە تئیورەکەی ئۆجەلان زۆر یان کەم هەمان ئەوەی بوكچینە  و ئۆجەلان تئیورەکەی بوکچینی خستۆتە کارەوە .  لەیەکێك لە بۆنەکانا ئەو دەڵێت ” من وا بیردەکەمەوە کەبوکچین ساوایەکی بووە و ئۆجەلانیش کردویەتی بە منداڵێك“10 ئەو لەسەر قسەکانی  بەردەوامدەبێت و دەڵێت ”  ئۆجەلان هەندێك لە مۆدێلە ئۆریجانەڵەکەی[ ئەسڵی] بوکچینی گۆڕیوە.  بوکچین ئەنارکست بووە بەو شێوەیە ئەو دژی هەموو جۆرەکانی هیراشی بووە هەر لە : هیراشی نەژادیی، جێندەیی، سێکسی پاوانخوازیی لە لایەن دەوڵەتەوە تا دەگاتە پەیوەندییە شەخسییەکان.  مستەر ئۆجەلان جەخت لەسەر هیراشی جیندەیی و  گرنگیی ئازادی ژنان دەکات.  ئەوەش یەکێکە لە گەورەترین گۆڕانی تئیوریی کە من بزانم “10

سەرەڕای ئەم لێکچوون و جیاوازیانە ، بەڕای من جیاوازییەکی دیکەی گەورە لە نێوانی دیدی  بوکچین و ئۆجەلاندا هەیە .  بوكچین باوەڕی وایە دروستکردنی شارەوانییە ئازادیخوازەکان بناغەی بنیاتنانی کۆنفیدراڵیزمە.  دروستکردنی کۆنفیداراڵیزمیش بە تەواوی بەندە و متمانە دەکاتە سەر پەروەردە و پێگەیاندن ، ڕێکخستن و بەشداریکردنی خەڵکی.  ئۆجەلانیش باوەڕی وایە ئەو بەشداریکردنە کاری خودیی خەڵکی خۆیەتی و دەبێت لە ڕێگای کۆبونەوەی جەماوەریی/ ئەنجوومەنەکانەوە بێت بۆ لێدوان و گفتوگۆکردنی پرسە هەنووکەییەکان و ئەوانەشی کە پەیوەندییان بە بارودۆخەکەوە هەیە ، بڕیارەکانیش دەبێت بە کۆمەڵ/ هەرەوەزیانە بدرێن.  بۆ بەڕیکردنی ئەمەش  ئەو  پێشنیاری ئامرازی  دیمۆکراسی ڕاستەوخۆ و چالاکی ڕاستەوخۆ دەکات.

گەرچی لای ئۆجەلان ئامانج هەر هەمان ئامانجی بوکچینە وەکو پێشتر خستمە پێشچاو،  بەڵام ڕێگای گەیشتن بە قۆناغەکە لە لایەنێکەوە یاخود لانی کەم ئەوەی کە لە ڕۆژاوا و لە باکور  دەتوانین بیبینین ، جیاوازە.  تاکو ئەم چرکەیە ئۆجەلان سەرۆك و ڕابەری پەکەکەیە و سەرۆک و ڕابەری ڕۆحیی کوردانی باکور و ڕۆژاوایە و  هەروەها زۆرێک لە کوردانی باشور و ڕۆژهەڵاتیش .  ئەوە ڕاستیە کە ئۆجەلان پەیوەندی بە حیزبەکەی و خەڵکەکەیەوە کردووە کاتێ کە لە بەندیخانەوە دەیتوانی بیکا . ئەو هەوڵی زۆریدا بۆ ڕازیکردنیان بۆ گۆڕانی پەکەکە بۆ بززوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی.  بەرەنجامی ئەوەش لێدوان و گفتوگۆیەکی زۆری لە ساڵی 2012 وە خستەوە، دوای ئەوەش سەبارەت بە ئایدیای ڕەتکردنەوەی دەوڵەت-نەتەوە ، پابەندبوون بە ئاگربەستییەوە ، هەروەها گفتوگۆکردن دەربارەی ئەنارکیزم . لەگەڵ ئەوەشدا پەکەکە نەگۆڕا بەوەی کە ئێمە و ڕەنگە ئۆجەلانیش، دەیویست.

کاتێک کە پەیوەندی نێوانی ئۆجەلان و دەرەوەی لە مانگی نیسانی 2015 دا بڕا و بارودۆخێکی نوێ لە باکوردا بە هۆی هێڕشی ناڕەواو فاشیانەی دەوڵەتی تورکیاوە نەك هەر بۆ سەر پەکەکە بەڵکو هەموو کورد لەوێ، پەکەکە زیاتر میلیتەرایز / عەسکەرتاریی بوو ، لەبەر ئەمەش   بۆ پەکەکە گرنگتر بوو بایاخ بەبەرپەرچدانەوەی دەوڵەت بدات تاکو بەردەوامبوون لەسەر پرۆژەکەی پێشتری.  لە ڕۆژاواش زۆر یا کەم هەمان شت ڕویدا، بەڵام لەوێ لەبری شەڕ دژ بە سوپای ئەسەد ناچارکرا بەوەی کە بەرگریی لە کۆبانی و شوێنەکانی دیکە بکات لە بەرانبەر داعش دا**  جێگای گومان نییە کە لەسەردەمی شەڕ لە هەر وڵاتێکدا،  بزوتنەوەی کۆمەڵایەتی/ جەماوەریی لاواز دەبێت و بزوتنەوەی سەربازیی بەهێزتر .  هەر بەو شێوەیەش لە باکور و ڕۆژاواشدا پەکەکە و پەیەدە لەسەر حسابی بزوتنەوە جەماووەرییەکە  زیاتر بەهێز بوون.

ئالیرەوە من دەرنجامی ئەوە دەکەم کە لە باکور و ڕۆژاوادا جوتێك حیزبی هیراشی بە زەبتوڕەبت لە پشتەوەی دروستکردنی کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیکن لە هەردوو کوردستانا . هەر بەو هۆیانەی سەرەوە ئەمانە ئەو پارتیانەن کە بڕیارە گرنگ و گەوەرەکان دەدەن ، پلان دەکەن، کڵێشەی سیاسەت دەکێشن و گفتوگۆ و سازش لەگەڵ دوژمنانیان و دەوڵەتەکانا دەکەن ، هەر ئەمانن کە بڕیاری شەڕ و ئاشتی دەدن.  بە دڵنیاییەوە ئەمانەش کێشە و پرسی زۆر گەورەن کە داهاتوی کۆمەڵی ڕۆژاوا و باکوریی پێوە بەندە.   بەداخەوە و بۆ بەدبەختیی، پارتە سیاسییەکانن کە ئەم بڕیارانە دەدەن لەبری خودی خەڵکەکە لە کۆبونەوە و ئەنجوومەنەکانی خۆیانا لە ڕێگای چالاکی ڕاستەوخۆوە.

لای بوکچین هۆکار و ئەرکی دروستکردنی شارەوانییە ئازادایخوازەکان و کۆنفیدراڵیزم کاری خەڵکەکەیە یاخود “هاووڵاتیانە” وەکو ئەو ناوی خەڵکی بە هاووڵاتیان دەبات، بەلام لای ئۆجەلان و پەکەکە  لانی کەم  لە حاڵی حازردا، ئەرك و ئامانجی پارتە سیاسییەکانە.

لە بەشی کۆتایی ئەم وتارەدا پرسیارێك دێتە پێشەوە.  ئایا ئەوەی کە لە ڕۆژاوادا هەیە لە ئێستادا کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیکە ؟

وەڵامی ئەم پرسیارە یەکجار قورسە بۆ من چونکە من لە وەرگرتنی زانیارییەکانما تەنها متمانەم کردۆتە سەر ئەوەی کە لەسەر ڕۆژاوا دەستم دەکەوێت، ئەویش دووکەوتنی دەنگوباس و هەواڵە لە ڕادوێ و تیڤی ، ماڵپەرەکان ، سۆشیاڵ میدیا بەتایبەتی فەیسبوك و چوونە کۆبونەوەکانە.    بۆ وەلامدانەوەی ئەم پرسیارە و تێگەیشتن لە هەموو لایەنەکانی کە پەیوەندی بە ئایندەی رۆژاواوەیە پێویستم بە کردنی چەند توێژینەوەیەکی بنەڕەتی هەیە . ئەم کارەش چونە شار و شارۆچکە و گوندەکانی ڕۆژاوایە ، قسەکردنە و دیمانەکردنی خەڵکێکی زۆرە لە زۆربەی مەیدانەکان و لە پلە و پایە جیاوازەکانی هەموو کەرتێکی کۆمەڵی ڕۆژاوادا.  بینینی کۆمونەکانە و بەشداریکردنی کۆبونەوەکانیانە و دووکەوتنی بریارەکانیانە .  بینینی هەرەوەزییەکان و شیکردنەوەی هاوسەنگی هێز و دەسەڵاتەکانە لە نێوانی بزوتنەوەی تێڤدەم و پەیەدە و هەروەها لە نێوانی ئەوان و ئیدارەی خۆبەڕیوەبەریی، خۆسەرییەکەیە لەگەڵ کردنی زۆر کاری تر.

هەموومان تێبینی ئەوەەمان کردووە کە زۆرێك نوسراو لەسەر کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیك لە ڕۆژاوادا ، هەیە.  زۆربەی زۆری ئەم نوسینانە پۆزەتیڤانە و هاوپشتیانەیە بۆ ڕۆژاوا،  هەموویان یەکدەگرنەوە کە کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیك لەوێ دروست بووە یاخود لە دروستبووندایە.

بە بروای من گرفتی سەرەکی زۆربەی ئەو نوسینانە پەراوێزخستنی شتە سەرەکییەکانیانە ، ڕووداوەکانە لە بەرانبەر ڕۆڵ و هەژموونی پەیەدەدا کە تا ڕادەیەك لەیاد کراون.  ‌هاوڕێیانێك کە ئەم نوسینانەیان نوسیوە یاخود لەبیریان کردووە یا نەیان ویستووە ئەوە بڵێن کە  دروستکردنی کۆنفیدراڵیزم و کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیك ئەرکی ئەنارکیستەکانە.  ئەنارکیستەکانن نەك پارتە سیساسییەکان کە دەبێت بەشداری بکەن و لە ڕێگای بزوتنەوە جەماوەرییەکەوە لە پرۆسەی دروستکردنی کۆنفیداراڵزم، کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیکەوە بگلێن چونکە هەندێك کێشەو   پرس دێنە پێشەوە کە دەببێت لە ڕێگای شارەوانی ئازادیخوازەوە کە بناغەی کۆمەڵی ئازادە، لابەلابکرێتەوە. بوکچین دەنوسێت ” پێش سەردەمی کۆمەڵی چینایەتی ” گەرچی ناکرێت ئیمە کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیك ( یاخود کۆمۆنیلیزم )   ببینین کە پەیوەست بە ئەنارکیزمەوە نەبێت چونکە ئەوان [ئەنارکیستەکان – زاهیر] زۆر بە دووی ترادیسۆنی ئەنارکیزمی کلاسیکییەوەن “4   .

لە پرسی ڕۆژاوادا زۆر پرسیار هەیە کە بکرێت زۆرێکیش لە کێشە یەکلایینەکراوەکان هەن، کە دەبێت قسەیان لەسەر بکرێت.  وەکو : ئایا هەموو کەسێك ئازادە لە بەشداریکردن لە سیاسەتا و بەشداریکردن لە کۆبونەوەکانا  کە بڕیارەکانی تیادا دەدرێت ؟ ئایا ئەو کێشانە  کە لە سەرەوە دەستنیشانم کردن و ئەو بڕیارانەی کە دەدرێن ئایا بە دەستەجەمعی لە کۆبونەوە جەماوەرییەکانا لە ڕێگای چالاکی ڕاستەوخۆوە دەدرێن؟ ئایا هەرەوەزەییەکانی هەنوکە بەڕاستی لە لایەن کۆمیۆنەکانەوە خاوەنداری لێدەکرێت یاخود ئیدارە خۆسەرییەکە یان جۆرێك لە تێکەڵەیە لە خاوەندارێتی تایبەتی و گشتی ، هەروەها ئایا هەموو کەس دەتوانێت کە ببێتە ئەندام لەم هەرەوەزەزییانەدا بە پشتگوێخستنی  ئەوەی کە ئەوانە کێن و جیاوازییان چییە ، هەروەها چۆن بەرهەمی ئەم هەرەوەزیانە دابەشدەکرێت؟ ئایا کۆمونەکان  و ‘ماڵەکانی گەل’ لە ڕاسیتیدا گروپ یا ڕێکخراوێکی  هیراشی نین؟  بۆچی سەرۆك و هاوسەرۆکیی  لە پلەکانی خۆیانا بۆ ماوەیەکی دوورو درێژ  دەمێننەوە؟ ئایا سەرۆکی ئیدارە خۆسەرییەکە و ئەوانەی کە لە پلەیەکی بەرزی تێڤدەم و کۆمونەکاندان  لە ڕێگای دیمۆکراسی ڕاستەوخۆوە هەڵدەبژێرێن یاخود هەر دادەنرێن؟  چەندێك بە جددی کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیك کار بەرەو بەدیهێنانی کۆمەڵێکی ئیکۆلۆجیانە دەکات و تا ئێستا چی لەو بارەوە بە دەستهێنراوە؟  لە ڕاستیدا پرسیارگەلێکی زۆری تر سەبارەت بە لایەنەکانی کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیك هەیە و دەبێت قسەیان لەسەر بکرێت و وەڵامەکانیان تاووتوێی  بکرێن.

بە بۆچونی من ئەوانەمان کە تا ئیستا دەربارەی کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیك نوسیومانە وەڵامی زۆرێک لە پرسیارکانمان نەداوەتەوە یاخود کاری تەواومان لەسەر ئەم پرۆژەیە نەکردووە.  من هەندێك لەو هاوڕێیانە دەناسم کە لە سەر ئەم پرسە وتاریان نوسیوە زۆر لە ڕۆژاوا نەماونەتەوە تاکو سەبارەت بە هەموو لایەنەکانی کۆمەڵەکەی بزانن و توێژینەوەی تەواو لەسەر ئەم پرسە بکەن.   ئەو کەسانەشی کە بۆ ماوەیەی زۆر لە ڕۆژاوا ماونەتەوە ئەو هاوڕێیانە بوون کە پەیوەندییان بە یەپەگە و یەپەژەوە کردووە .

لەگەڵ هەموو ئەوانەی سەرەوەشدا ، ئەبێت لەسەر ئەوە پێکبێین کاتێك کە دەنوسین و توێژینەوەی ڕۆژاوا دەکەین نابێت ڕۆژاوا پەراوێز بخەین لەو بارودۆخەی کە دەورەی داوە .  دەبێت بە باشی دوژمنەکانی ڕۆژاوا لە ناوەوەی سوریا و دەرەوەی ببینین، هەروەها بەردەوامبوونی لە شەڕییدا دژ بە داعش و بە ڕژێمی ئەسەد ، تورکیا و ئەگەری شەڕی داهاتوش کە  ڕەنگە عێراق و ئێران و تورکیا  یەکبگرن  دژ بە پەکەکە ، نەدەینە لاوە.

سەرەڕای هەموو ئەوەی کە باسمکردن  دەبێت دان بەو ڕاستییەشدا بنێین کۆمەك و هاوپشتیی نێونەتەوەیی  کارا و بەهێز لە لایەن چەپ و کۆمۆنیست و سوشیالیست و نقابی و ئەنارکیستەکانەوە نەبوو هەروەها هەمان یاخود لەو چەشنە بزوتنەوەیە لە هێج وڵاتێکی دراوسێ یا لە ناوچەکەدا ڕووی نەدا .  ئەگەر بارودۆخی ڕۆژاوە جیاواز بوایە لەوەی کە هەر لە 2015 وە پێیدا دەڕوات و ئەو هەلو مەرجانەی کە باسم کردن بهاتنایەتە کایە ، ڕەنگبوایە ڕۆژاوا وەڵامی هەموو پرسیارەکانی منی بە بارێکی پۆزەتیڤانە  بدایەتەوە و نموونەیەکی باشتری بدایەتە دەستمان.

 

Zaherbaher.com

*Communalism ئەم چەمکە هی بوکچینە  ، وەکو چەمکێکی سیاسی فەلسەفی بەکاری هێناوەو گەشەی پێکردووە و وەکو خۆبەڕیوەبەرییەك  یاخود سیستەمێکی خۆبەڕێوەبەریی  کە کۆمونەکان بە ئازادیی و سەربەخۆیی خۆیانەوە لە فیدراسوێنێکدا یەکبگرنەوە پەیڕەوی مەبادیئەکانی خاوەندارێتیی بکەن و بیخەنە پراکتیکەوە .   

**ئەم وتارە پێش هێڕشی دەوڵەتی فاشی تورکیا بۆ سەر عەفرین ، ڕەشنوسەکەی نوسراوە .

 

سەرچاوەکان

[1] Anarchist and Radical Texts/The Anarchist Sociology of Federalism

2 Libertarian municipalism – Wikipedia https://en.wikipedia.org/wiki/Libertarian_municipalism

 

3 Biehl J. Ecology or Catastrophe, The life of Murray Bookchin, Oxford University Press 2015, P 227

 

4 The Meaning of Confederalism | The Anarchist Library https://theanarchistlibrary.org/library/murray-bookchin-the-meaning-of-confederalism.pdf

5 The politics of Social Economy, Libertarian Municipalism. Biehl, J. P 110 and 118  https://drive.google.com/file/d/0B6YOyGNakE86b3RLY2RZN0dySUE/view?usp=sharing

6 http://www.freeocalan.org/wp-content/uploads/2012/09/Ocalan–Confederalism.pdf

7 Democratic Confederalism – ROAR Magazine

 8 Abdullah Ocalan, Capitalism and unmasked gods and naked kings: Manifesto for a Democratic Civilization, Volume ll (page 110). Published New Compass Press, Porsgrun, Norway and International Initiatives edition, Cologne, Germany 2017

9 The Murray Bookchin Reader. Edited by Janet Biehl (page 75) https://archive.org/details/themurraybookchinreader

10 Golphy O. Rojava’s democratic confederalism: the experiment of an American theory. 2016. https://www.reddit.com/r/syriancivilwar/comments/4fxpd5/rojavas_democratic_confederalism_the_experiment/

 

 

 

 

پەکەکە بەرەو کوێ مل دەنێ؟

پەکەکە بەرەو کوێ مل دەنێ؟

زاهیر باهیر – لەندەن

31/12/2017

پەکەکە لەوەتەی  دروستبووە بە بارودۆخی یەکجار ناهەموار و سەختدا تێپەڕیوە ، بەڵام هەرگیز وەکو ئێستای نەبووە.  باشترین قۆناغی تێکۆشان و خەباتی پەکەکە ئەو سەردەمانە بووە کە ئاشتی یائاگربەستی یەکلایەنانەی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیادا، ڕاگەیاندووە.  ئەمەش ئەو سەردەمە بووە کە پەکەکە کەشی داوەتەوە، کوردیش لە باکوردا ، بۆ ماوەیەك حەواوەتەوە .  هەر ئەو ماوەیەش باشترین هەل و دەرفەتێك بووە بۆ پەکەکە کە چەق و نیشانە  لەسەر شار و شارۆچکەکان بگرێت بۆ خۆڕێکخستنەوەی خۆی لە شێوەیەکی باشترا.

ئەوانەش یەکێك بوون لەو کارە باشانەی کە پەکەکە توانی لە سەردەمی ئاگربەستیدا، بیکات.  لە ڕاستیدا، لەم قۆناغەدا[ قۆناغی ئاگربەستی] پەکەکە توانی پەیوەندی زیاتر بگرێت چ لە ناو خۆی تورکیادا و چ لە دەرەوەی تورکیا، کۆمەك و هاوپشتییەکی مەزن لە لایەن زۆرێك لە چەپەکان و نقابەییەکان و کۆمۆنیست و سۆشیالیست و تەنانەی ئەنارکیستەکانی دونیاوە ، دابین بکات. لەمانەش زیاتر ، پەکەکە ئەو هەلەی قۆستەوە بۆ لێدوان و مشتومڕی نێوان ئەندام و لایەنگرانی سەبارەت بە بزوتنەوەی کۆمەڵایەتی / جەماوەریی و ڕەتکردنەوەی ئایدیای دەوڵەت-نەتەوە .  بە کورتی  پەکەکە لەناو خۆیدا لە لێواری گۆڕانکارییەکی گەورەدا  بوو ، لە تێپەڕاندنی قۆناخێك لە هێزێکی سەربازییەوە بۆ هێزێکی کۆمەڵایەتی ، لە جەنگی گەریلاوە بۆ بەرگریی یاخیانەی مەدەنیانە، لە بزوتنەوەیەکی چەکدارییەوە بۆ بزوتنەوەیەکیی جەماوەریی .

هەموو ئەم گەشەکردن و پێشەوەچونانە زۆر بەباشی کاریان لەسەر کرا و کاریانکرد، تەنانەت ڕۆژاوای کوردستانیش لێی سودەمەند و بەهرەمەند بوو.  ئەم کارە باشانە هەتا مانگی نیسانی 2015 ی خایاند، ئەو کاتەی کە ئەردۆگان هەموو پەیوەندییەکانی ئۆجەلانی بە دەرەوەی خۆی بڕی .  قۆناغی نێوانی نیسان و حوزەیرانی هەمان ساڵ ، قۆناخێ دڵەڕاوکێ و ناسەقامگیریی بوو، قۆناخێکی ناسک بوو نەك هەر لە باکوردا بەڵکو لەسەرجەمی تورکیاشدا.  لە 20/07/2015 هێڕشێکی تیرۆریسیانە گەنجانی باڵی چەپ و سۆشیالیستی کە لە شارۆچکەی ‘سروس؛ گردبوبوونەوە سەبارەت بە پێشکەشکردنی کۆمەك و هاوکاری بە کۆبانی ، کردە نیشانە و 33 گەنج گیانیان بەختکرد و 104 ی دیکەش بریندار بوون .  بە دوای ئەمەشدا تیرۆرکردنی دوو پۆلیسی دەوڵەتی تورکیا، کە پەکەکەی تیادا تاوانبار کرا ، هات.  ئەردۆگان و دەزگە سیخوڕییەکەی ‘ میت ‘ بە خۆشییەوە چوون بەرەوپیری ئەم ڕووداوە و بە دەرفەتێکی باشیان زانی بۆ ناچارکردنی پەکەکە لە شەڕێكی نەخوازراوەوە و دواتریش شکاندنی ئاگربەستی .

هەر لەو کاتەوە پەکەکە لە قەیراندایە بەتایبەت کە پێشوازیی لە بانگەوازەکەی دەوڵەتی تورکیای بە وەڵامدانەوەی شەر بە شەڕ، کرد .  ئیتر ئەردۆگان هەر جەنگی دژی پەکەکە ڕانەگەیاند بەڵکو دژی هەموو کورد لە باکورا، بەو پەڕی دڕەندەییەوە و جەختکردنەوە لەسەر بەکارهێنانی هەموو ئامرازێکی جەنگیی دژ بە کورد ، ئەمەش لە کاتێکدا کە هێزەکانی دەوڵەت ڕووبەڕوی بەرگریی خەڵکی و شەڕی سەرشەقام دەبوونەوە لە زۆرێك لە شارۆچکەکانا.  پەکەکەش بانگەشەی بەرگرییکردنی زیاتری دەکرد دژ بە هێزە سەربازییەکانی دەوڵەت ، ئەم بەرگرییەشی بە ” بەرگریی لەخۆی پۆزەتیڤانە” ناو دەبرد، بەلام لە ڕاستیدا ئەم بەرگرییە ، بەرگریی خۆبەزێن و خۆلەناوبردن ،بوو ، چونکە دەوڵەتی تورکیا هەر بە شەڕکردن دژ بە پەکەکە و کورد لە تورکیادا نەوەستا ، بەڵکو جەنگەکەی بەربڵاوتر کرد و دەستدرێژیشی کردە سەر کوردستانی باشووریش، کە ڕۆژانە یا هەفتەی چەند جارێك فڕؤکە جەنگییەکانی شاخەکانی قەندیل و دەورو بەرەکەی و گوندەکانی بناری شاخیان بۆردومان دەکرد ، کەئەمەش بووە هۆی کوشتنی چەندەها هاووڵاتی گوندەکان و ئاژەڵ و گیانلەبەرەکانیان لەتەك وێرانکردنی خاك و ژینگەکەشیاندا.

ئامادەیی پەکەکە بە تێوەگلانی لەو شەڕە ناڕەوایەی دەوڵەتی تورکیا پاساو و بیانویەکی باشی دایە دەستی دەوڵەتی تورکیا کە بە تەواوی دەستی خۆیناویی ئاوەڵا بکات لە وێرانکردنی شار و شارۆچکە و گوندەکانی کوردستان و کوژرانی هەرکەسێك کە بەربەرەکانی دەسەڵاتی بکردایەتەوە، بە بەکارهێنانی هەر ئامرازێكی بکوژ و داپڵۆسێنەر.  سەرەنجامیش زۆربەی ئەنجوومەنەکانی  شارەوانییەکانی باشوری هەڵوەشاندەوە کە لەژێر کۆنترۆڵی هەدەپە و خەڵکیدا بوون .  زیاتر لە 2000 کەس گیانیان بەختکرد، 11 ئەندام پەڕلەمان گیراون کە لە ناویاندا هەردوو سەرۆکی پارتی هەدەپەی  تیادایە ، زیاتر لە 134 ئەندامی شارەوانییەکان گیراون ، 500،000 کەس ڕاگوێزراون یاخود ناچار بە ڕاگوێزان کراونەتەوە ، تەواوی شاری ‘سور’ ، شارە مێژووییە دێرینەکەی نێو ئامەد وێران کرا.  لە نێو “کۆمۆنێتی نێودەوڵەتی” و “ئەنجومەنی گەلان”یش ، ئەمەریکا و بریتانیا و فەرەنسا وئەڵمانیا لۆمەی پەکەکەیان کرد و پێداگرییان لەسەر تیرۆریستی پەکەکە دەکرد .  میدیاکەشیان سەرەڕای هێڕشکردنە سەر پەکەکە ،  زۆر بە ئاستەم تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیای ڕوماڵ دەکرد یاخود هەر نەیان دەکرد.

هەموو ئەمانەش لەگەڵ بۆردمانکردنی قەندیل و گوند و گوندییەکانی بناری قەدنیل و کوژرانی خەڵکە هەژارەکە ، بەدیار چاوی دەسەڵاتدارانی ئەوروپا و حکومەتی ئەمەریکاوە بوون .  لەگەڵ هەموو ئەم تاوانانەشا هێشتا ئەوە تورکیا بوو کە پشتگیریی وکۆمەكی پێدەکرا و تەنانەت حکومەتی بریتانیا بەردەوام بوو لە فرۆشتنی چەکی قورس و تەقەمەنی بە ئەردۆگان .

دوای ماوەیەك پەکەکە شەڕی شەقامی [ شەواریع]  ڕاگرت بەڵام زۆر درەنگ بوو چونکە ئامانجەکەی دەوڵەتی تورکیا هاتە دی، کە تاکتیکەکەی پەکەکە شکستی هێنا و  باجێکی یەکجار هەر یەکجار گەورەی بە کورد دا . لەگەڵ ئەو خەسارە گەورەیە و ئەو شکستەدا جێی تێڕامانە تاکو ئەم ساتەش ئەوەندەی من بەئاگا بم کەسێك ، سەرکرەدەیەك لە پەکەکەدا بەرپرسیاریی گەڕانەوەی بارودۆخی کوردستانی بۆ ساڵانی 80 سەرەتاکانی 90 هەڵنەگرت، سەبارەت بەو تاکتیکە خۆکوژییەی کە پەکەکە بەکاری هێنا و گۆڕینی ستراتیجییەکەی لە بزوتنەوەی کۆمەڵایەتییەوە  بۆ بزوتنەوەی چەکداریی، کەس سەرززەنشت نەکرا و سزا نەدرا .  لەمەش خراپتر بۆ ئێمەیەك کە خۆمان بە هاوپشت و کۆمەککار و دۆستی ڕۆژاوا و باکور دەزانیین جگە لە لێدانی چەپڵە و پیاهەڵدان و دەستخۆشی ، بێدەنگیمان بەرانبەر ئەم وەرچەرخانەی پەکەکە ، هەڵبژارد.

بە بۆچونی من لەو کاتەوە پەکەکە لە قەیرانێکی گەورەدا دەژی و لە ئێستادا ڕووبەڕوی دوو هەڵبژاردە دەبێتەوە: یەکەم : یان گەڕانەوە بۆ جەنگی تەواوی ساڵانی 80 و سەرەتای 90 کان، واتە لە کوێوە دەستی پێکرد بۆ ئەو شوێنە، هەڵبژاردنی ئەمەش بەدڵنیاییەوە هێج شتێك بەدی ناهێنێت جگە لە قوربانیدانی زیاتر و وێرانکردنی کوردستان و لاوازکردنی پرسی کورد و بەهێزکردنی دەوڵەتی تورکیا و هاوپەیمانەکانی .  دووەم: چەکدانانی بەشێكی زۆریان و کشانەوەیان بەرەو قەندیل و سەر سنور و هاوکاتیش بانگەشەی وەستانی شەڕ دژ بە تورکیا بکەن ، ئیدی تورکیا قەبوڵی بکات یا نەکات کێشەیەك نییە.  ئەمە دەکرێت بە هەنگاوی یەکەم ناوی ببرێت تاکو گیانێک بە پەکەکە و کوردی باکوردا بێتەوە.  دوای ئەمە هاندانی لایەنگران و هاوکارانی لە شار و شارۆجکەکانی هەموو تورکیا تاکو ببنە ناوەندەکانی خەبات و تێکۆشان بۆ پێکهێنانی بزوتنەوەیەکی جەماوەریانە.  ئەم هەڵبژاردەیە تاکە ڕێگایەکە ئەگەر پەکەکە بیەوێت لەم قەیرانەی ئێستای دەرچێت و شتێك بۆ کوردانی باکور بکات.

من بەشبەحاڵی خۆم ڕام وایە  ئەم هەنگاوە بۆ پەکەکە یەکجار گرانە چونکە لە مانگی تەموزی ساڵی 2015 وە ، پەکەکە لە ڕوی ئایدۆلۆجیی و ئەوەی کە پێشتر دەیویست بەدەستی بهێنێت لە گەڕانەوەدایە و لە پرنسپەکانی ئۆجەلان ڕۆژ بە ڕؤژ دووردەکەوێتەوە کە هەرە سەرەکییەکەیان بیناکردنی کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیکە .  هەروەها لە ئێستاشدا سەکردەکانی پەکەکە ، بەتایبەت سەرکردە سەربازییەکان قسە و زمانی جیایان لە ئۆجەلان هەیە و ڕەنگە لە کەمایەتییەکی یەکجار کەمی نێو پەکەکەش، لە کاتێکدا کە باس لە دەوڵەتی کوردی و ، یەکگرتنی ڕیزەکانی کورد و موئتەمەری گەلی کورد و زۆری تر لەم خیتابە قەومییانە،دەکەن.

لە باشوری کوردستان کە پەکەکە لە ڕوی فکریی و سەربازییەوە زۆر بەهێزە و زۆرێك لە بارگە و بنکەکانیان لەوێیە تەنانەت لە ماوەی 20 ساڵی ڕابوردودا تاکە گروپێكی لۆکاڵییان دروست نەکردووە جگە لە دروستکردنی ئەنجومەن لە خەڵکانی چەند گوندێكی بناری قەندیل و ئەوەی شەنگالیش ، کە دەتوانم بڵێـم ئەوەی شەنگال بارودۆخەکە سەپاندی بەسەریانا کاتێك کە لە بەرانبەریانا، پارتی و هێزەکەی هەبوون.  تەنانەت ئەمان کاریان لەسەر پێناساندنی ئەزموونە گەورەکەی ڕۆژاوا و باکور، بۆ کوردی باشور نەکرد . یارمەتی و کۆمەکیان بە لایەنگران و کەسانی خۆیان لە باشور نەکرد سەبارەت بە دروستکرنی هەمان شت کە لە ڕۆژاوا و باکور کراون، جگە لە پەروەردەکردنیان بۆ چەك هەڵگرتن و پەیوەندی بە ڕیزەکانیانەوە وەکو شەڕکەرێك.  ئەوەی کە  پەکەکە لە باشوردا دەیکات لای من یا هیچ شتێك کۆی ناکاتەوە یاخود زۆر کەم لەتەك فکریی نوێی ئۆجەلان-دا، دێتەوە.

لە ڕۆژی 23/12/2017 سەرکردەی پەکەکە و هاوسەرۆکی کەجەکە ، جەمیل بایك، لە دیمانەکەی لەتەك کەناڵی ڕوناهی سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای باشوری کوردستان کە لە ساڵی 2015 وە لە قەیرانێکی گەورەدایە و خۆپیشاندان و ناڕەزییەکانی ئەم دواییەی بەخۆیەوە بینی ، بایك  وتی تاکە ڕێگایەك لە دەرچون لەم قەیرانەی ئیستا .. ێکهێنانی حکومەتێکی نوێی دیموکراتی دەبێتە چارەسەر بۆ کێشەکانی باشوری کوردستان“* .  ئەمەی لە کاتێکدا وت کە دەرفەتێکی زۆر باش بوو بۆ ئەو کە قسە لە سەر ڕەگوڕیشەی کێشە و گرفتەکان بکات و هەروەها قسە لەسەر حەلی ئەو کێشانە بکات بە گرێدانەوەیان بە هزریی نوێی ئۆجەلانەوە کە کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیکە .  ئەو زۆر باش دەزانێت ئەوەی کە وتی بە هیچ جۆرێك حەل نییە چونکە ” حکومەتی نوێ” تەنها لە پارتە سیاسییەکانی ئێستا  پێك دێت کە لە کاتێکدا هەموویان هەتا بیناقاقایان لە گەندەڵیدا نوقم بووە و هەر لایەکیشسیان پیاوی لایەنێكن: ئێران، تورکیا یا سعودییە و قەتەر.  ئەم حیزبانەش ئەوەیان سەلماند کە پارتی سیاسی  هەرگیز ناتوانێت خۆشحاڵی و ئازادیی و یەکسانی بۆ خەڵکەکەی بهێنێت.

لە ڕؤژی 28/12/2017  مورات قەریلان فەرماندەی سەربازی پەکەکە لە و  دیمانەیەی کە لەگەڵ کەناڵی چرا کردی وتی ” …ئێمه‌ ده‌ڵێین له‌لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌کانه‌وه‌ کۆمسیۆنێک دروست بکرێت، ئه‌م کۆمسیۆنه‌ له‌ هه‌موو ڕێکخراوه‌ سیاسى و مه‌ده‌نییه‌کان و هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌ شێوه‌یه‌کى فراوان دروست بکرێ… **.”    ئەوان پێشنیاریان بۆ ئەو قەیرانە هەیە کە کوردی باشور تێی کەوتووە .  ئەو باوەڕی بە دروستبوونی کۆمیسوێنێك هەیە کە کۆبونەوە لەگەڵ خەڵك لە هەمو شوێنێکدا بکات تاکو بزانێ چییان ئەوێت.  بەڵام لە ڕاستیدا مورات قەریلان و تەواوی حیزبەکانیش زۆر باش دەزانن کە خەڵکی چییان دەوێت ، بەڵام گرفتەکە ئەوەیە کە خەڵکی ناتوانن داخوازییەکانیان لە سای ئەو حیزبانە و حکومەتی هەرێم –دا بەدەست بهێنن .  ئەم قسانەی مورات قەریلان بێ سەروبەرەیە ، لەبری ئەم قسانە دەیتوانی کۆمەك و هاوپشتیی پارتەکەی بخستایەتە بەردەستی خەڵکی لە خۆڕێکخستنیان سەربەخۆ و بەدەر لەحیزبە شکستخواردووە کان ، هەر وەکو خەڵکی لە ڕۆژاوای کوردستانا کردی کە کاری جددی بکەن بۆ  گەیشتن بە ئامانجی سەرەکی کە کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیکە . گەر دیقەت لە هەردوو دیمانەکە بدەین ئەوەش دەبینین  کە  ئەم دوو سەرکردەیەی پەکەکە لە نێوخۆیانا هاوڕا نەبوون سەبارەت بە ” حەلکردنی ” ئەو کێشانە.

کەواتە پەکەکە بەرەو کوێ مل دەنێ؟ وەڵامی ئەم پرسیارە ئاسان نییە، بەڵام ئاڕاستەی ئێستای پەکەکە نە سوودمەندە بۆ خۆیی و نە بۆ کوردیش .  بەهەرحاڵ ، من دڵنیام زۆر ناخایەنێ ،  داهاتوو وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە.

 

Zaherbaher.com

* http://rojnews.net/haber/23465/.html

http://rojnews.net/haber/23662/.html**

 

 

Where is the Kurdistan Workers’ Party (PKK) heading?

Where is the Kurdistan Workers’ Party (PKK) heading?

By Zaher Baher

30/12/2017

Since the Kurdistan Workers’ Party (PKK) formed it has gone through difficult times but never like now. The best part of PKK struggle was the period of unilateral ceasefire.  That was the period when the PKK flourished and the Kurdish people in Bakur rested. It was also a very good opportunity for the PKK to focus on the towns and cities to organise itself better.

That was just one of the positive things that the PKK managed to achieve during the ceasefire.  In fact during this period it managed to make more contacts outside Turkey and gained support and solidarity from many leftists, trade unionists, communists, socialists and even anarchists.  In addition, the PKK exploited the period to discuss and debate among its members and its supporters the social movement and the idea of rejecting the nation state. In short the PKK was on the brink of transforming itself from a military force to a social force, from guerrilla war to civil resistance and from a fighting movement to a social movement.

All this progress worked very well and even Rojava benefited from it until Apri 2015 when Erdogan cut off all contact between Ocalan and the outside world. The period between April and June 2015, was a tumultuous   and fragile period in both the Kurdish territory and the whole of Turkey. On 20/07/2015 there was a terrorist attack on the Youth Wing and the Socialist Youth Associations Federation (SGDF) gathering in Suruc that killed 33 people and injured 104.  This was followed by the killing of a couple of police officers allegedly by the PKK.  Erdogan and his National intelligence Organisation, MIT, welcomed this opportunity to force the PKK to breach its ceasefire and involve them in an unwelcome war.

Since then, the PKK has been in crisis especially when embracing the announcement of war by the State. Erdogan launched war not just against the PKK but, in fact, against all Kurds in Turkey by increasing the level of its brutality especially after the PKK started street fighting and resisted in many towns. The PKK announced its resistance, a positive self-defence resistance, but in fact it was self-defeating and self-destroying. The State of Turkey did not stop fighting the PKK and Kurds inside Turkey, but also extended its fighting to Iraqi Kurdistan.

The PKK has given a very good excuse to the State of Turkey to show its hand and destroy many towns and villages and kill whoever resisted its authority, by any means. It dismantled most of the Kurdish Municipalities that were under the control of the Peoples’ Democratic Party, HPD, and the people.  Over 2000 people were killed, 11 MPs arrested including the chair and co-chair of the  HDP, more than 134 members of the Municipalities arrested, around 500,000  people displaced and evacuated and Sur, an ancient  town in Diyarbakir, (in Kurdish Amed) was  almost entirely destroyed.  Internationally, the US, UK, France and Germany blamed the PKK and insisting that it was a terrorist organisation.  Their media attacked the PKK and did not cover the Turkish State atrocity against the Kurdish people, or very little coverage.  In addition, Turkish jet fighters attacked the PKK base in the Qandil mountains and the villages at the foot of the Qandil daily from the outset and once or twice weekly thereafter for months.  This destroyed the villages, burning and poisoning the environment and killing many Kurdish villagers and animals.

This all took place before the eyes of those same European and US governments. In fact, they showed their support for Turkey whilst the Tory government in the UK still continued its arms deal with Turkey.

In the end, the   PKK stopped street fighting but it was too late as the war was lost with the cost of enormous damage.  Surprisingly, as far as I know up to this moment, nobody in the PKK has taken responsibility for using these wrong tactics and changing their strategy. And, worse than that, those so-called supporters of Rojava and Bakur were silent about shifting the PKK to street fighting.

In my opinion, since then, the PKK has been in deep crisis.  Now it is facing a couple of choices.  Either it needs to go back to where it was in the 1990s. In choosing this, it achieves absolutely nothing apart from more killing and further destruction of Kurdistan. Or it could simply disarm the majority of its forces and withdraw to the mountains on the border whilst announcing a ceasefire regardless of whether or not the State of Turkey agrees.  This can be the first step to save their skin and then to encourage their supporters in the towns and cities in the whole of Turkey to become centres for struggle whilst building social movements. This is the only way if the PKK wants to get out of its crisis and do something better for Kurds.

I believe this step may be extremely difficult for the PKK because, since July 2015, it has gone backwards instead of going forwards and has moved away from Ocalan’s principle and main aim of building Democratic Confederalism . Also, at present, PKK leaders, especially its military commanders, speak a different language to Ocalan and, maybe, from a tiny minority in the PKK as well who   talk about a Kurdish state, uniting the Kurdish people and lots of nationalist rhetoric.

In Iraqi Kurdistan where the PKK has a very strong military base and is ideologically strong, they have not built one single local group in the last 20 years. They have not even worked at introducing the experiment of Rojava and Bakur to the Kurdish there. They did not help their supporters in that part of Kurdistan to do anything more effective than recruiting them as fighters. For me, the PKK action in Turkey and Iraqi Kurdistan has either nothing or very little to do with Ocalan’s new idea.

On 23/12/2017, the top commander of the PKK, Jamil Bayik, who is also the co-chair of the Kurdish Community Council, Jamil Bayik, was interviewed by Ronahi TV about the current situation in Iraqi Kurdistan which has been in deep crisis since 2015 and saw huge protests and demonstrations between 18/12/17  and 20/12/17. He said the only solution to the crisis is “ to form a new government”. While it was a good opportunity for him to talk about the roots of the problems and solutions in line with Ocalan’s new idea of Democratic Confederalism,  he knows very well that what he said is not the solution because  a new government can only be formed from the current political parties while all of them are corrupted and are agents of Iran and Turkey. They have proved that political parties cannot bring prosperity and equality to their own people.

On 28/12/17 Murat Karaylian, the second commander of the PKK, in his interview to Chra TV said, “ They have suggestions for the crisis that Kurdish people in Iraqi Kurdistan are facing”.  He believes in forming a Commission from different sides, political parties and organisations.  He suggested that the Commission could have meetings with people to find out what, exactly, they want.  However, Mr Karaylian knows full well what the people want, but the problem is people do not get what they want under the KRG regime.  He simply talks nonsense, instead of offering their help and support to people to organise themselves independently, just as people did in Rojava, and work towards   the main gaol of Democratic Confederalism.

So where is the PKK heading? Answering this question is not easy but the current direction of the PKK neither benefits itself nor the Kurdish people.  However, I am sure the future will answer this question, and we may not need to wait long.

Zaherbaher.com

کوردانی تاراوگە دەبێت بەشداریی لە کەمپەینی کێشە لۆکاڵی و نەتەوەییەکانا بکەن

کوردانی تاراوگە دەبێت بەشداریی لە کەمپەینی کێشە لۆکاڵی و نەتەوەییەکانا بکەن

زاهیر باهیر –لەندەن

ئۆکتۆبەری 2017

کۆچکردن و پەنابەریی کورد بۆ وڵاتانی ئەوروپی و ئەمەریکا و وڵاتانی سکەندناڤی و وڵاتانی دیکە ، بە زۆری  دەگەڕیتەوە بۆ دوای جەنگی جیهانی دووهەم .  کورد کەمایەتییەکی زۆر کەم بوون  بەبەراورد بە زۆرێك لە نەتەوەکانی دیکە لە کۆچکردنیانا تاکو ناوەڕاستی حەفتاکان و سەرەتای هەشتاکانی  چەرخی ڕابوردوو.

شەپۆلی تەواوی ڕەوی کورد  بۆ ئەو وڵاتانەی سەرەوە لە سەراپای کوردستانەکانا کەم و زۆر لە هەمان وەختا کراوە.  لە باشووری کوردستانا لە دوای ئاشبەتاڵی بزوتنەوەی کوردیی/کوردایەتیی لە ئازاری سالی 1975 دا ، لە ڕؤژهەڵاتی کوردستانا لە دوای بەناو شۆڕشی ئێران و لە باکوری کووردستانا دوای بزوتنەوەی پەکەکە و لە ڕۆژاوای کوردستانا لە هەشتاکانا دەستی پێکرد بەڵام بە هێواشی، هەتا سەرهەڵدانی ” بەهاریی عەرەبی ” .

بەداخەوە کە ئامارێکی ئاوا نییە کە ژمارەی کۆچبەران و پەنابەریی کوردی لەسەرجەمی ئەو وڵاتانەی ناونوسم کردن و وڵاتانی دیکە ،نیشان بدات تاکو ژمارەیەکی کەتواریمان بداتە دەست.  بەڵام ئەوەی ئاشکرایە کوردانی باشورو و باکور زۆربەی کۆچبەران و پەنابەرانی کورد لەناو هەموو کوردانی تاڕاوگەدا پێكدەهێنن.

 

کوردانی تاڕاوگە گیروگرفتێکی زۆری هاوبەشیان [کۆمۆن] لەتەك سەراپای کۆچبەران و پەنابەرانی نەتەوەکانی دیکەدا، هەیە.  لەمانە: کێشەی زمان ، خانووبەرە، کار، خەمی خێزانی بەجێماویان.  هاوکاتیش هۆکاری سەرەکی هاوبەشی نێوان هەموویان لە ڕەوپێکردنیان بۆ ئەم ولاتانە، ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هۆکاری سیاسییە.  زۆرینەیان لەدەست بەندیکردن ، سەرکوتکردن ، نەبوونی ئازادیی و ڕاونانیان، بووە.  بەرپاکردنی  جەنگ دژ بە نەتەوەکانیان لەلایەن ڕوسیا و ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپاوە ، یاخود ملکەچکردنی حکومەتەکانیان هەر لە لایەن ئەو وڵاتانەوە تاکو ئارەزو و داخوازییەکانیان بەجێبهێنن، هۆکارێکی سەرەکین .  هەموو ئەو گرفتانە تا ئێستاش لە نێوانی هەموو کەمایەتییە نەتەوەییەکانا ، هاوبەشن و لە ئارادان .

گەر تەماشای تەواوی ئەفەریقا، ڕۆژهەڵاتی ناوین ، ئاسیا ، خواروی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و هەندێك لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و باشووریی ئەمەریکا، بکەین تێبینی ئەوە دەکەین کە ئەمە ڕاستییە.

لە کاتێکدا هۆکارەکانی ڕەوکردنیان دەزانین بە تایبەت هۆکاری سیاسی و جەنگ بووە بۆ بەجێهێڵانی وڵاتەکەیان و نیشتەجێبوونیان لەم وڵاتانە ، پرسیارێکی گرنگ سەرهەڵدەدا.  بۆچی ئەم خەڵکانە لەم وڵاتانەی کە ئێستا تیایدا نیشتەجێن، تێکەڵاو بە سیاسەت نابن ؟ ڕەنگە هۆکارێکی زۆری جیاواز هەبێت، وەکو: هەموویان پاشخانێکی سیاسییان نییە ، هەموویان کێشەی ئاوارەیی و چێشتنی ژیانی ناخۆشییان نابەستنەوە  بە کێشەی سیاسی و  سیستەمی هەنوکە و حکومەتەکانی وڵاتی نیشتەجێبوونیانەوە ،دەرك بەوە ناکەن کە ڕەنگە ئەوانە  هۆکار بن ، یاخود ڕەنگە ترس بێت لە هەر جۆرە  هێڕشێك، سەرکوتکردن لە لایەن هەر لایەك و دامەزارەوەیەك بە حکومەتی ولاتانی خۆشیانەوە کە لێوەی هاتوون، زۆرێک لە کێشەی خێزانی ، بڕوا بەخۆ نەبوون ، کێشەی کۆمەڵایەتی، تا ڕادەیەك هۆکارن .  لە ڕاستیدا دەکرێت هەر یەك لە ئەمانە کێشەیەك بێت لە بەشداریینەکردنیان لە سیاسەتا لێرە .  بەڵام لەگەڵ ئەوانەشدا هەر هۆکارێك بێت، هەر  پاساوی بەشدارینەکردنی لانی کەم خەڵکانێکی زۆر کەمیان نادات لەو کێشانەی کە ئەمڕۆ لەم وڵاتانەدا هەیەو سەرودڵی ئەوانیش و خێزانیشیان دەگرێتەوە.

ئاوارە و کۆچبەران لە هەر کوێیەکی ئەم دونیایەوە هەڵهاتبن بۆ ئەم وڵاتانە ، لە کاتێکدا کە هۆکاری ئاوارە بوونیان هاوبەش و چونیەکن ، بەهەمان شێوەش دووژمنەکانیشیان  هەر هەمان دوژمنە .  هۆکاری ئەو هەموو نەگبەتییەی کە بەسەر ئەوان هاتووە دەولەتە لە ئەوروپا و ئەمەریکا و ڕووسیا و ئەوانی دیکە لەتەك دەوڵەتانی ناوچەکانی خۆشیان کە لێوەی هاتوون.  ئەوە ئەم دەوڵەتانەن کە جەنگی جیاواز جیاواز دەخولقێنن ، لەشوێنی خۆیان هەڵیاندەکەنن، کۆمەك و هاوکاریی گروپە تیرۆریستەکان و حکومەتە دیکتاتۆر و فاشییەکانی وڵاتان و وڵاتانی کە لێوەی هاتوون  بە هەموو شێوەیەك، لە داپڵۆسینیانا،  دەکەن.  ئەوە ئەم دەوڵەتانەن کە بازرگانی چەك و تەقەمەنی لەگەڵ حکومەتەکانیانا دەکەن ، ئەمانن کە سەرچاوەکانی  ژیانیان لێ دزیون، ئەمانن کە داخوازی جێ بەجێکردنی سیاسەتەکانی دەزگە دراوییەکانی نێو دەوڵەتی و کۆمپانیا گەوەرەکان دەکەن و کۆمەکیان پێدەکەن کە بچنە ئەوێ و تاڵانیان بکەن ، دیسانەوە هەر ئەمانن کە کار لەگەڵ کۆمپانیا گەوەرەکانا دەکەن بۆ وێرانکردنی زەوییەکانیان و کۆمۆنێتییەکانیان، .  هەر ئەمانن کە هۆکاری خاپوری وڵاتیان و ڕاونان و ئاوارەکردنیانن، کەچی دەرگاشیان بەڕوودا دادەخەن .  ئەی کەواتە بۆچی ئەم خەڵکانە ، خەڵکانی کۆچبەر و پەنابەر هێشتا هەر بێدەنگن، توڕەیی و هیوایان وەرناگێڕنە سەر چالاکییەکی بەرهەمهێنەر؟  پێشتر من پەنجەم بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە بە چەند وەڵامێک ، ڕاکێشا،  بە دڵنیاییەوە هۆکاری دیکەش کە من لە ئێستادا پەییان پێنابەم، هەیە.

وەکو  وتم  ئەوانەی سەرەوە تەنها هۆکارێك نین بۆ ئاوارەبوونی کورد و  کەمە نەتەوایەتییەکانی تر، تاکو هانیان بدات دژی دووژمنە سەرەکییەکانیان، بجەنگن کە  سیستەمەکە و هێزە تاریکەکانن .  هۆکاری تر هەن، کە ڕەنگە هەندێك لەمانە ڕۆژانە ڕووبەرووی ببنەوە ، وەکو : نەژادپەرستی ، ناشیرین مامەڵەکردنیان ، هەڵاواردن ، نایەکسانی و نادادوەریی کۆمەڵایەتیی.

لەم وتارەدا من تەنها جەخت لەسەر کورد لە تاراوگەدا دەکەمەوە سەبارەت بە چالاکییەکانیان و ئاڵانیان بە سیاسەتەوە ، ئەمە لە کاتێکدا زۆرێكیان زۆر چالاکن لە کێشەی کورددا.  بەڵام ئەو چالاکیانەیان فراوان ناکەن و گرێی نادەنەوە بە خەبات و تێکۆشانیانەوە دژ بە دەوڵەتانی ئێرە کە تیایدا دەژین هەروەها لە کۆمەککردن و هاوکارییکردنی کەمپەینەکانی کە سەبارەت بە کێشە لۆکاڵی و نەتەوەیییەکانن.

 

ئیمە هەموومان دەزانین کە کۆمۆنێتییەکانمان لە بریتانیا لەژێر فشار و مەترسییەکی زۆر گەورەدان لە لایەن تەواوی لایەنەکانەوە کە لە دەسەڵاتدان : پارتی لەیبەر [کرێکاران] ، کۆنەپارێز [ موحافزین] و حوکمی هاوبەشی لیبراڵ و کۆنەپارێز.  ئێمە لەژێر ئەم مەترسییەداین تا ڕادەی لە دەستدانی شووناسنامەشمان ، ئازادیی سیاسی تاکە کەسیمان، لەدەستدانی ئەوەی کە باو باپرانمان بەدەستیان هێناوە.  بەڕاستی ئیمە لە بەردەم لە دەستدانی نزیکەی هەموو شتێکداین .  با هەر تەنها تەماشای مێژوی ئەم سێ دەیەیە لە بریتانیادا بکەین،  کە ئەمە هەندێکیانە:  لە تەسککردنەوەی قەبارەی ئازادییەکانمان، دانانی زیاتر لە 15 ملیۆن کامیرای چاودێریکردنمان، سیخوڕیکردن بەسەرمانەوە لە شێوەی جیاجیادا، سەرکوتکردن و هەراسانکردنمان لە ڕێگایی پۆلیسەوە ، دەرکردن و جێ بەجێکردنی زۆرێك لە یاسا لەژێر ناوی یاسای ” دژە تیرۆردا” ، هێڕشکردنە سەر نقابە و مافەکانی کرێکاران ، گۆڕانە بەردەوامەکانی یاسا و بڕگەکانی سەراپای بیمە و مافی خانوبەرەو خزمەتگوزارییەکان، هاتنەسەرەوەی ژمارەی کەسان و خێزانی بێ خانووبەرە، فرۆشتنی خانووەکانی شارەوانی ، زیاتر کردنی قوتابخانەی ئەکادیمی ، داخستنی بەشی منداڵبوون و فریاکەوتن (تەواریی)  لە گەلێك لە خەستەخانەکانا و هەوڵی بە تایبەتی کردنی خەستەخانەکانی دەوڵەت و درێژبوونەوەی لیستی چاوەڕوانی   بینینی دکتۆرەکان و کاری نەشتەرگەریی ، هەڵوەشانەوەی پارەی خوێندنی خوێندکارانی زانکۆکان و کردنیان بە قەرز، زیادکردنی پارەی کارەبا و ئاو و غاز، سەرخستنی تەمەنی خانەنشینبووون  ، زیادبوونی ئاستی پیسیی ژینگە، دانانی یاسای زیڕۆ گرێبەست بۆ ئەوانەی کە کار دەکەن [ واتە نەبوونی هیچ مافێک] ، هەبوونی 6.5 ملیۆن کرێکار کە هەقدەستیان لەژێر لانی کەمی کرێوەیە، نزیکەی 4 ملیۆن منداڵ لە هەژارییدا، دەژین . نزیکەی 600 هەزار کەس لەسەر بەخشینەوەی خواردن دەژین کە بەشێکیان کاریش دەکەن .  بە کورتی ئێمە کۆیلایەتی مۆدێرنمان هەیە و ئەم لیستە دەتوانرێت بۆ دەیەها خاڵی دیکەش درێژبکرێتەوە.

ئەو گرفتانەی سەرەوە هەموویان یا زۆربەیان کارایی خۆی لەسەر کوردانی بریتانیا وەکو هەموو کەمە نەتەوایەتییەکانی دیکە هەیە .  ‌هۆکاریی هەژموونیشی بە هۆی بوونی : قەوارەی گەورەیی خێزانییان ، گرفتی زمان، تێنەگەیشتن لە کارکردنی سیستەمی ئەم وڵاتە ، هەبوونی گرفتی خێزانی لێرە و لەوێ، نەخۆشی سایکۆلۆجی و دەروونی و نەخۆشی دیکە بە هۆکاری بارودۆخ و پاشخانی سیاسیانە و کۆمەڵایەتی و زۆرێکی تر .

بۆ هەر کام لەو کێشانەی کە لەم وڵاتەدا هەیە و لەسەرەوە ناوم هێنان لە هەموو شارەوانییەکان لە لەندەن و لە شارە سەرەکییەکانی بریتانیا گروپگەلێکی زۆر دروستکراوە و دەستبەکاربوونی کەمپەینێکی بێ ئەژماریش دژ بە هێڕشەکانی حکومەت و کۆمپانیا گەورەکان ، ڕێکخراوە .  ئەم گروپانە دژ بە دەوڵەت و کۆمپانیا گەوەررەکانن بەو ئامراز و ڕێگایانەی کە خۆیان پێیان باشە ، لەم تێکۆشانانەدا هەندێکیان زۆر سەرکەوتوو بوون .  لێرەدا ئەوە دەبینین کە هیچ گومانێك نییە سەرکەوتنەکانی هەر کەمپەینێك لەو کەمپەینانە زۆر سووودبەخشترن بۆ کۆمۆنێتی کوردی و کۆمۆنێتی کەمە نەتەوایەتییەکانی دیکەش  زۆر زیاتر لە خەڵکە بنەچەییەکەی [ ئەسڵییەکەی ] بەهۆکاری بارودۆخی تایبەتییەوە.

کورد لەو ولاتانەی کە ئێستا لێی نیشتەجێن باشترە  بەشداریی لەو کەمپەینانەدا لەڕیزی خەڵکانی دیکەوە  بکەن.  ئیتر کاتی ئەوە هاتووە خۆیان لە پەراوێزیی ڕزگار بکەن ، وەختی ئەوەیە کە ڕؤڵیکی گەورە لە کەمپەینە لۆکاڵییەکان و وڵاتا بگێڕن ، کاتی ئەوەیە کە کێشەکانی خۆیان بەخەڵکی ئیرە لە ڕێگەی چوونە ناو کۆبونەوەکان و بەشداریکردن لە خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزاییەکان بناسێنن  و هاریکاریی و هاوکاریی خۆیان پێشکەش بە خەڵکە لۆکاڵەکە بکەن و هەمان شتیش بەدەستبهێننەوە.

کورد لێرە دەبێت کێشەکانی خۆیان لە ئاستی لۆکاڵ و وڵاتدا هاوبەش بکەن بیکەنە کێشەیەکی لۆکاڵیی و وڵات.  کردنی خۆپیشاندان بە تەنها بۆ کێشەی خۆیان و هەر بە تەنها خۆیان ، یاخود گردبوونەوە و دەربڕینی ناڕەزایی تەنها بۆ کێشەی خۆیان و بەخۆیان ، کردنی نەڕە نەڕ و قاو و قیژ ، بەرزکردنەوەی چەند دروشم و  وێنەی ئەم ڕابەر و ئەو سەرکردە بە تەنها، کافی نییە .  گەر چاوەڕوانی ئەوە بکەن بە تەنها کردنی ئەوانە و هەر بە خۆیان ، وا بزانن ئەم چالاکییانە تەواو و بەسن کە لە لایەن میدیا و دەسەڵاتدارانەوە ببیسترێت،  بە دڵنیاییەوە نایان گەیەنێتە ئەو ئامانجەی کە هەیانە.

ئەگەر دەیانەوێت دەنگیان لە لایەن خەڵکەوە ، لە لایەن دەوڵەت و دەسەڵاتە لۆکاڵییەکانەوە ببیسترێت ، ئەوە دەبێت تێکەڵ بە کۆمەڵی ئێرە ببن تاکو سۆز و کۆمەك و هاریکارییان حاسڵ بکەن .  ئەوە ڕاست نییە کە چاوەڕوانی خەڵك بکەیت کە یارمەتیت بدات بەڵام خۆت هیچ یارمەتییەك نەدەیت ، ئەمە لە کاتێکدا دەزانین کە هەموو کەسێك بەری بردەنەوەی کەمپەینەکان دەچنێتەوە .

لەگەڵ  وتنی ئەوانەی سەرەوەشدا ئەمە مانای ئەوە نییە کورد لێرە کێشەکانی خۆیان پشتگوێ بخەن و چەق لەسەر ئەو کێشانەی کە لێرە هەن ، ببەستن .  بەڵام ئەمە ڕاستییەکە گەر بتەوێت کۆمەک و هاریکاریی  زیاتر بەدەستبهێنیت ، دەبێت لە  چالاکییەکانی ئەو وڵاتەی کە لێی نیشتەجێیت بەشداریی بکەیت .  خەڵکانی کورد دەبێت دەرک بەوە بکەن کە هاوکارانی دوژمنەکانیان لە وڵاتانی خۆیان ، دەوڵەتە لێرە و کۆمپانیا گەورەکانە .  چەندێك دەوڵەت و کۆمپانیا گەورەکان لێرە لاواز بن ، حکومەتی وڵاتانی خۆشیان لاواز دەبن و کەیسەکانی ئەمانیش بەهێزتر دەبێت سەرکەوتنیش بەسەردوژمنەکانیانا  خێرا تر دەبێت.

بایاخنەدانی کورد بە کێشە سیاسییەکانی لۆکاڵی و وڵات نەك هەر لە بریتانیادا کێشەیە ،  من لە ڕێگای هاوڕێیان و برادەرانەوە ئەوە دەزانم هەمان کێشە لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا و ئەسکەندناڤیا و ئەمەریکا و وڵاتانی تریش ، هەن ، کە بە دەگمەن خەڵکی کورد بەشداریی چالاکییەکان دەکەن ئەگەر بزانن ئەو چالاکییانە ، سەبارەت بە کێشەکانی  خۆیان و وڵاتانیان نییە .

لێرە ، لە بریتانیا، بەتایبەتی لە لەندەن کە من بۆ ماوەیەکی درێژە لێی دەژیم، ئەوە دەزانم کە زۆرێك لە شارەوانییەکان، کورد تیایدا ژمارەیەکی گەوەرە پێکدەهێنێت لە نێوانی کۆچبەران و و پەنابەرانی نەتەوەکانی دیکەدا.  لەو شارەوانییانە کێشەی گەورە گەورە هەیە و کوردیش ڕاستەوخۆ یاخود ناڕاستەوخۆ ڕووبەڕوی دەبێتەوە، کەچی هێشتا کورد لەوێدا بێ دەنگە و چاوی تەنها خستۆتە سەر شتە تایبەتییەکانی خۆی، وەکو ئەوەی کە ئەو گرفتانە هیچ پەیوەدندییەکیان بەوانەوە نەبێت.

 

Zaherbaher.com

 

The Kurdish people should get involved in and support campaigns on Local and National issues

The Kurdish people should get involved in and support campaigns on Local and National issues

By Zaher Baher

Oct 2017

The emigration of Kurdish people to Europe, Scandinavia, the United States (USA) and other countries started during World War ll. However, they remained a tiny minority, compared to immigrants from many other countries, until the mid-1970s and early 1980s, when major waves of Kurdish migration from the different parts of Kurdistan started. In Iraqi Kurdistan emigration started after the collapse of the Kurdish movement led by Mustafa Barzani in March 1975. In Iranian Kurdistan it started after the “revolution” when the Islamists came to power. In Turkish Kurdistan it started as soon as the PKK movement emerged in the 1980s. In Syrian Kurdistan it started in 80s, but was very slow until the start of the “Arab Spring”.

At present, there are no data on the number of Kurds in these countries.  However, one thing is clear, Kurds from Iraq and Turkey make up the majority of Kurdish migrants.

The Kurdish diaspora has many problems in common with migrants from other nations. These include language, housing, social connections, employment, and looking after family left behind in the homeland. What brought all migrants to their destinations were political reasons including economic issues. Many of them  have suffered from imprisonment, repression and persecution. Attacks on some of their nations by the US, Russia and Western countries, or subjugation of their governments to the demands and wishes of these countries were also another major factor.

All the above problems were and still are common among almost all ethnic minorities. If we look at migrants from Africa as a whole, the Middle East, Asia, Central Asia, South East Asia, the Far East, some Eastern European countries and South America, we can see this is the reality. Their people have left their countries not least because of such reasons.

Given the main reasons for emigration to Europe and elsewhere are war and political issues we should ask an important question.  Why are these people not involved in politics here, in their new countries? There could be various reasons for this. Seeking to avoid politicising their present suffering compared to the past, not connecting the cause of past suffering to the government in their new homeland, fear of attack and suppression from the countries they came from, family problems, lack of confidence, and social problems. There are probably other reasons too, related to what people face in their everyday lives: discrimination and prejudice, inequality and injustice.  However, whatever their reasons, not participating in what goes on in their new countries cannot be justified.

In addition to the common causes that resulted in their emigration, migrants, wherever they came from, have enemies in common too. Migrants who have escaped their homelands now often live in States that are creating wars around the world; and that support the terrorist groups and make the arms deals with dictatorial and fascist governments that result in the displacement of people. Not only are these States causing mass migration, at the same time they are closing their borders in their face of those they have displaced.  Given this, why are these people silent and failing to translate their anger and hope into some productive action?

In the rest of this article I will try to concentrate on the Kurdish diaspora in respect of their activities and involvement in politics. Many of them are very active for their own causes. However, generally, they do not connect their struggle to the machinations of the State in their country of destination and so do not expand their activities to actions against their new state, or to support for campaigns about local and national issues in their new homeland.

We all know our communities in Britain are under threat from whoever is in power, Labour, Tory or Lib Dem.  We have been under this threat to the point at which we are at risk of losing our identity, our individual freedom, and whatever the present or previous generations have achieved. Indeed, we face losing almost everything. Look at the history of the past three or four decades: the restriction of freedoms, the installation of over 15 million surveillance cameras  to invade our freedom by spying on us, being terrorised by the police through implementation of laws promulgating the so-called the war on terror, the attacks on trade union and workers’ rights, constant changes in the rules and regulations relating to qualifying for benefits and housing, homelessness, selling social housing, expanding academy schools, closing down maternity and A&E wards in many hospitals, trying to privatise other health services, long hospital waiting lists, the introduction of tuition  fees, increase in utilities bills, increases in the pension age, the introduction of zero-hours contracts, over 6.5 million workers receiving less than the minimum wage, so many children living in poverty, over half a million people relying on food banks, and increases in pollution levels. The list can go on and on – in short we have modern slavery.

Most or all of the above problems affect Kurdish people, and other ethnic minority people, more so than native British people. The reasons for them being affected so badly are because they have large families, family problems here and back home, language difficulties, lack of understanding of the system, and psychological and health problems due to their social and political experiences.

There are many groups in different boroughs in London and in other cities campaigning against the government and corporations on each of the issues raised above. These groups have fought back against the government and the corporations in their own way and some of them have been successful.  There is no doubt that the victories of any of these campaigns are much more beneficial to the Kurdish community and other ethnic minorities than to native people due to their special circumstances.

Kurdish people should be involved and campaign hard shoulder to shoulder with other people. It is time to escape the self-marginalisation, it is time to fully participate in local campaigns, it is time to publicise the issues affecting the Kurdish community here by going to meetings, taking part in demos, protests and offering solidarity to local campaigns and in return getting back support and solidarity with issues that are more specifically Kurdish.

With regard to the latter, Kurdish people should use this solidarity to make their own issues into local and national issues. Simply doing demos attended only by the Kurdish community, organising rallies and protests alone – making a bit of noise, raising some placards and pictures of one leader or another are not enough. If they expect this activity is sufficient for their voice to be heard by the media and the authorities here, they are mistaken.

If Kurdish people want their voices to be heard by the rest of the population, the State and local authorities they should integrate into wider society in order to get their sympathy, support and solidarity. It is not right to expect others to help you but not help them in exchange. The truth is everybody shares the fruit of winning campaigns.

Having said the above it does not mean Kurdish people should leave their own question behind and concentrate only on what is going here. More it is that if you want to gain more support and solidarity you should be involved in politics in the country you live in as well as your own questions. The Kurdish people should know that those who support their enemies back home are the State and corporations here. The weaker the State and the corporations here, the weaker the government in their own home countries, and the stronger the struggle and the faster the victory.

This is not simply a problem in Britain. I know through other comrades and friends in European and Scandinavian countries and the USA that there are hardly any Kurdish people taking part in activities unless those activities directly relate purely to the Kurdish struggle.

Here in UK, especially in London, where I have lived for a long time, I know there are many boroughs where the Kurdish Community constitutes a fair proportion of the ethnic minorities in the borough. In these boroughs there are major issues that people, including the Kurds, are facing. These issues directly affect the Kurdish people, but still they have been silent, concentrating on their own affairs as if these problems are nothing to do with them.

In Haringey where I live, we have major problems with the local authority and central government. While a great many of Kurdish people live in the borough, and indeed have a few community centres here, as far as I am aware, only a tiny minority of them are involved in any of the many ongoing campaigns in Haringey.

Zaherbaher.com