All posts by azadebram

کورتەیەك لە ژیان و کارەکانی پرۆدۆن

کورتەیەك لە ژیان و کارەکانی پرۆدۆن

و: زاهیر باهیر

بەشی یەکەم:

پرۆدۆن بە شۆڕشی فەرەنسای 1848 سەرسامبوو، بەشداری لە ڕاپەڕینەکەی مانگی شوبات و دەستورکەیدا کرد ، کە ناوی ” یەکەم بانگەشەی ڕژێمی کۆماریی ” لێنا و لای ئەو  کۆمارێکی نوێ بوو ، بەڵام هاوکاتیش بەگوومان بوو دەربارەی حکومەتە کاتییە نوێیەکە کە   Jacques-Charles Dupont de l’Eure  ( 1767-1855 ) سەرۆکی بوو، کە هەر لە کاتی شۆڕشی فەرەنسای 1789 کەسێکی سیاسیی بوو، گەرچی زۆربەی وەخت ئەو لە ڕیزی موعارەزەدا بووە. لە شانی ئەم پیاوەوە حکومەتە کاتییەکە لە لایەن لیبراڵەکانی وەکو Alphonse de Lamartine ” (بەرپرسس لە کاروبارەکانی دەرەوە) و Alexandre Auguste Ledryeet-Rollin ( بەرپرسی کاروباری ناوخۆ) Adolphe Crémieux ( دادوەریی و دادگا) و Auguste Burdeau ( جەنگ) ئەمانەوە بەڕیوەدەبرا. بەگومانبوونی  پرۆدۆن لەبەر ئەوە بوو کە ئەوانە هاندەر و خوازیاری چاکسازیی سیاسیانە بوون لەسەر حسابی چارەسەری ئابووریی کۆمەڵایەتی، کە لای پرۆدۆن ئەوە خاڵی جیاوازی و بناخەیی بوو. لە کاتی شۆڕشی مانگی تەموزی 1830 پارتی کۆماریی سۆشیالیست حکومەتێکی دژیی لە بەرانبەر حکومەتی ناوەنددا لە  Hotel de Ville پێکهێنا.  لەو حکومەتەشدا  Louis Blanc, Armand Marrast, Ferdinand Flocon و Alexandre Martin بەشداربوون.

پرۆدۆن دید و بۆچوونی خۆی سەبارەت بە ڕیفۆرم کە پرۆژەیەك بوو لە 1849 دا، لەژێر ناوی Solution du problème social ( حەلی گرفتی کۆمەڵایەتیی) تەواوکرد. لەم پرۆژەیەدا پڕۆگرامی کۆمەك و هاوکاریی دارایی  لە نێوانی کرێکارانا  خستەڕوو.  لەم پرۆژەیەیدا ، پرۆدۆن باوەڕی وابو کە ئەمە کۆنترۆڵی پەیوەندییەکانی ئابووریی لە سەرمایەداران و خاوەندراوەکان و دراوبەدەستەکانەوە دەگوێزێتەوە بۆ کرێکاران.  بەشی سەرەکی پلانەکەی پرۆدۆن دامەزراندنی بانك بوو بۆ دانی کرێدت [ نقد] بە سوویەکی یەکجار کەم و هەروەها داهێنانی کاغەز کە بەهای پارەی هەبێت لەبری خودی پارە، کە پارە بە حسابی ئاڵتون، دەخەمڵێنرا، دەستاودەستدەستی دەکرد.

لەسەردمی دووەم ڕژێمی کۆماریی( (1848–1852 ، پرۆدۆن گەورەترین هەژموونی جەماوەریی لە ڕێگای ڕۆژنامەگەرییەوە هەبو، لەو کاتەدا لە چوار ڕۆژنامەدا دەستبەکار بوو کە ناوەکانیان : Le Représentant du Peuple (February 1848–August 1848), Le Peuple (September 1848–June 1849), La Voix du Peuple (September 1849–May 1850) و Le Peuple de 1850 (June 1850–October 1850)..

ستایەڵی نوسینە جەدەلییەکانی لەتەك ناسراویی  کەسایەتی خۆی وەکو کەسێکی سیاسی لە دەرەوەی حکومەت، جیاوازبوو. ئەمەش ململانێیەکی ڕۆژنامەگەریانەی لەشێوەی گاڵتەجاڕییدا بەرهەمهێنا کە بۆ  زۆرێك لە کرێکارەکانی فەرەنسا بوو، هاوکاتیش ئەوانی دیکەی تەرە دەکرد. ئەو بە بەردەوامی ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی حکومەت دەگرت و هانی  چاکسازیکردنی ڕژێمی ئیئتمان [ کرێدت] و ئاڵوگۆڕکردنی دەدا.  لەم بوارەشدا ئەو  لە سەرەتای 1849 دا هەوڵی دامەزراندنی بانکێکی جەماوەریی( (Banque du people  ، دا، بەڵام وێڕای ئەوەی کە زیاتر لە  13 هەزار کەس واژۆی پرۆژەکەیان کرد( کە زۆربەیان کرێکاران بوون) بەڵام بەهای دەنگەکان کەمتر بوو لە 18 هەزار فرانکی سویسری ، ئیدی خودی پرۆژەکە، مرد.

لە ساڵی 1848 پرۆدۆن خۆی بۆ ئەنجوومەنی دامەزرێنەر خۆی کاندید کرد، گەرچی لە پاریس و لیۆن و بێسانکون و لیلیی، دەنگی هێنا کەچی سەرکەوتوو نەبوو.  بەڵام ئەو لە هەڵبژاردنەکانی کۆتایی-دا کە لە 4 ی مانگی حوزەیرانی 1848 دا کرا سەرکەوتوو بووو وەکو بریکار لە گفتوگۆ و لێدوانەکانی وەرشەکانا [وەرکشۆپەکان] لەسەر ئاستی وڵات، کاریکردووە.  ئەم وەرشانەش لە 25 ی شوباتی 1848 دا لە لایەن لویس بلانکی کۆمارییەوە دروستکران.  کاری ئەم وەرشانەش دۆزینەوە و دانی کار بوو بە بێکاران، بەڵام پرۆدۆن هەرگیز دڵگەرم [موتەحەمیس] نەبوو دەربارەی ئەم وەرشانە. ئەو لە جەوهەردا ئەمانەی وەکو دەسگە خێرخوازییەکان دەبینی، کە گرفتەکانی سیستەمە ئابوورییەکەی حەلنەدەکرد. هاوکاتیش بێ هەبوونی جێگرەوەیەك بۆ کرێکاران کە پشتیان بە وەرشەکان بەستبوو بۆ مانەوە و ژیانیان، پرۆدۆن دژ بە لەناوبردنی ئەم وەرشانە، نەبوو.

ناڕەزایی و مانگرتنەکان لە پاکستانا بەردەوامن

ناڕەزایی و مانگرتنەکان لە پاکستانا بەردەوامن:

27/05/2020

دەوڵەت و خاوەنکار و خاوەنزەوییەکان وەکو هەموو کاتتێکی دیکەیان هەر کارەساتێك سروشتی یا ناسروشتی کە دێتە پێشەوە زۆر بە چاکی بەکاریدەهێنن بۆ لێدانی خەڵکی بەدەستهێنانی بەژەوەند و دەسکەوتی زیاتری خۆیان.

ئافاتی کۆرۆناش یەكێکە لەوانە کە لە سەرانسەری دونیا گەر لە ئێستاشدا لەسەری خەڵکانی هەژار و بەشمەینەتی وڵاتاکانیان نەشکابێتەوە ، ئەوە بە دڵنیاییەوە لە دوو مانگی ئایندەدا ئەوە ڕوودەدات.

پاکستانیش بەدەر نییە لەو وڵاتانە و خاوەنکارەکانیشی دەبەنگترنین لە خاوەنکاری دیکەی دونیا، بۆیە لە هێڕشێکی گەورەدان بۆ سەر کرێکاران و کارگەران بە نەدانی موچە بە زۆریان هەر لە مانگی ئازارەوە، دەرکردنی زۆرێکی دیکە بێ ئەوەی کە هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختیان پێبگات، کەمکردنەوەی موچەی ئەوانەی کە دەمێننەوە لەسەر کار، نەدانی پارەی زیادەکاریی ، ئۆڤەرتایم ، نەدانی پارەی ڕۆژانی هۆڵیدەی.

ئەمانەش بە ئاسانی بەسەر خاوەکارانی پاکستانا تێنەپڕیوە بۆیە لە هەفتەی پێشووە ناڕەزاییەکان و مانگرتنەکانی کرێکارانی چنین و ڕستن و دروستکردنی پۆشاك بەردەوامە لە شاری لاهور و کەڕاچی و هەندێك شاری دیکەدا، بەردەوامە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێك لەو مانگرتن و ناڕەزاییانەدا پۆلیس تەقەی لە 100 کەس کردووە ، ئەنجامەکەی هێشتا دیارنییە.

‘باست’ کە کرێیکارێکە لەوێ دەلێت ” من  89 پاوەندی بریتانیی موچەی مانگانەمە و دەبێت 7 سەرخێزان بژێنم، ئەم جەژنە نەمتوانییوە بگڕێمەوە بۆ ناویان و جەژنیان لەگەڵدا بکەم چونکە نرخی کەرەسەکان گرانبووە و پارەی هاتۆچۆش گران بووە”

‘مەنسور’ کە کرێکارێکی دیکەیە ” دەلێت قەیرانەکە هەر هەبووە بەڵام کۆرۆنا باشتری خستە ڕوو، یاساکانی دژ بەکرێکارانشی ڕونترکردەوە و پەلەی دا بەجێبەجێکردنیان ، لە ئێستادا کە کرێکارەکان دێنە سەر کار هەر لەدەرگای هاتنە ناوەوەی کارگەکەوە ، پاسەوانی دەرگاکە ناوی پێیە و پێی دەلێت تۆ ناتوانیت ئیتر کار بکەیت.  زۆرێك لە کرێکاران ئاوا دەزانن کە دەرکراون ”

بەرهەم و داهاتی کاری رستن و چنین و دروستکردنی پۆشاک لە پاکساتان لە سەدا 9ی داهاتی هەموو پاکستانە و لە سەدا 70 هەناردەی پاکستانیش پێکدەهێنێت.

دەربڕنی ناڕەزایی  دژ بە کەرەنتینە

دەربڕنی ناڕەزایی  دژ بە کەرەنتینە

17/05/2020

دوێنێ رۆژی شەمە ، 16/05 ، لە گەلێك لە شارەکانی بریتانیا، لەوانە لەندەن، مانشستەر ، گڵاسگۆ، ساوز هەمپتن ، بێڵفاست  هەروەها لە هەندێك لە وڵاتانی ئەوروپاش.

خەڵکی گەر چی بە ژمارەیەکی کەمیش بوو دژ بە کەرەنتینە وەستانەوە.  لە لەندەن 19 کەس دەسبەرکران و 10 کەسیش سزای پارەیان درا لەسەر شکاندنی بڕیاری حکومەت کە مانەوەی خەڵکە لە ماڵەوە لانی کەم هەتا 28/05.

ناڕەزاییەکان لە بریتتانیا  ئەم دروشمانەی خوارەویان بەخۆوە گرتووە و ئەم قسانەش دەکرد:

” دژ بە پێکوتە، مافی ناڕەزاییان هەیە”.

“پاکەتێك لە درۆیە بۆ شۆردنەوەی مێشکیت و دەیانەوێت بە گوێرەی نیزام ڕاتگرن” .

” نا بۆ بریاری کوتان ، نا بۆ نۆرماڵەتییەکی نوێ، نا بۆ بۆ نایاسیی قەرەنتینەکردن”.

” هەرگیز باوەرم نەبووە کە لە نەوەیەك دەبم کە سەکوتکردنی ئازادیی سیڤڵ ببینم سەبارەت بە ڤایرۆسێك کە درۆیە. ئەمە هیچ نییە بە بەراورد بەوەی  کە ڕووبەرووی دەبینەوە”.

” کارەساتەکانی کە لە قەرەنتینەدا ڕوودەدەن ببینن”

” وڵاتێکی گەشەکردوی ئابووریی نە مامەڵە و ئاڵوگۆڕی هەیە، نە گەشتیار، من دەبێت دووکانەکەم داخەم لە….کارایی کەرەنتینە زۆرن و زۆریش خراپترن لە خودی ڤایرۆسەکە:  پشێویی دەرونیی، توندووتیژی ماڵەوە و ناو خێزان ، دووکان داخراوە، شانۆ ، سینەما ، چێشتخانە هەموویی داخراون کە زەروور نیە.”

” لە درۆکردن بوەستن”

” بڵێ نا بۆ زورداران”

” بجەنگە بۆ ئازادیی”

” من بەشدارییم کردووە چونکە زۆر دڵگرانم بە ئازادییە مەدەنییەکان کە لێمان سەندراوەتەوە”.

” پسپۆرەکان درۆ دەکەن ، خەڵکی دەمرێت.”

” گوێ لە میدیا مەگرە، گوێ لە خەڵك بگرە”.

“سەرۆکی حکومەتی سکۆتلەند خائینە، ئێمە ئاژەڵ نین”.

 

پوچگەرایی لە بەهێزترین دەولەتی جیهان و پێشکەوتوترین تەکنەلۆجیا:

پوچگەرایی لە بەهێزترین دەولەتی جیهان و پێشکەوتوترین تەکنەلۆجیا:

زاهیر باهیر

16/05/2020

پوچگەرایی تا ئەو ڕادەیە لە ئەمەریکادا بەرجەستەبووە کە لات زەحمەت دەبێت کە چاوەروانی شۆڕش بکەیت کە لە وڵاتێکی ئاوادا ڕووبدات .

بە گوێرەی وتارێکی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی گاردیانی بریتانی کە هەندێك ڕاستی دەخاتە بەرچاومان کە لە حەقەتدا دەکرا پێشبینی پێچەوانەکەی بکرایە.  بە گوێرەی ئەو وتارە :

  • لە سەدا 82ی ئەمریکییەکان دەڵێن باوەڕیان بە خوا هەیە .
  • لە سەدا 26 یان دەڵێن هەستی ئیماندارییان گەشەی زیاتری کردووە بە ڕوودانی کۆرۆنا . تەنها لە سەدا 1 یان ئیمانیان لاواز بووە .
  • دوو لەسەر سێ 3/2 یان، باوەڕیان وایە کە کۆرۆنا پەیامێكە لە خوداوە.
  • لە سەدا 31 ئیماندارانیان باوەڕیان وایە کە ئەمە پەیامێکە لە خواوە داوا لە مرۆڤایەتی دەکات کە خۆیان بگۆڕن . لە سەدا 31ی دیکەیان بە جۆێكی ئاوا هەمان بیرکردنەوەیان هەیە.
  • لە ناو پرۆتستانەکانا لە سەدا 43 پیان زۆر زیاتر ئیماندارن تاکو کاسۆلۆکییەکان کە لە سەدا 28 یانن.
  • ئیماندارێتی لە نێوانی ڕەشپێستەکانا زۆر بەهیزترە کە لە سەدا 47 ڕیژەکەیەتی  لە بەرانبەر خەڵکانی لاتین کە  بە ڕیژەی لە سەدا 37 ن و سپیپێست  بەڕێژەی لە سەدا 27 ن.
  • لەم سەردەمەی کۆرۆنادا ڕێژەی باوەڕداران بە خوا بە بڕی لە سەدا 2 بەرزبۆتەوە.

ڕاپۆرتەکە وردەکاری زیاتری تیادایە ئەمە لە کاتێکدا کە ئەمەریکا یەکێکە لە نابەرانبەرترن ، نایەکسانیترین کۆمەڵی جیهان .

لەوە دەکات گەر کۆمەڵی سۆشیالیستیشیان بۆ دروست بکەیت زهنیەت و مێتەڵێتی  خەڵکەکەی هێشتا ڕێگەی پێنەدات و هەڵیوەشێننەوە .

جیاوازی نێوانی حکومەتی بریتانی و کوردستان لە گەمژاندنی خەڵکیدا:

جیاوازی نێوانی حکومەتی بریتانی و کوردستان لە گەمژاندنی خەڵکیدا:

زاهیر باهیر – 08/05/2020

 

لە کوردستانا حکومەت ڕووداوەکان دەخولقێنێت و دوای ئەوە ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنوسان و میدیای کوردی خەڵکی پیوە سەرقاڵ دەکەن وەکو پێشتر وتم تاکو خەڵکی سەرنجیان لەسەر کێشە سەرەکییەکان لابچێت.

 

لە بریتانیا پێچەوانەیە میدیای هاوپشتی حکومەت ڕووداوەکان دروستت دەکات و هەڵیان دەگرێت بۆ ئەو کاتانەی کە حکومەت دەبێتە جێگای ڕەخنە و سەرزەنشتکردن.

بۆ نموونە بەزمی  چەپڵەڕێزانیان  بۆ کارمەندانی بەشی تەندروستیی دروستکرد کە لە کاتێکدا خەڵکی زۆر باش دەیزانی کە گرفتی سەرەکی خەستەخانەکان نەبوونی زۆری پیداویستییەکان بوو بۆ ڕووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا.

 

دواتر پیرێکی 99 ساڵە کە مانگێك کەمتری مابوو ببێتە 100 ساڵ و خۆی کۆنە کاپتنی سەربازیی بوو ویستی چەند هەزار مەترێك پیاسە بکات تاکو 3000 پاوەند کۆبکاتەوە بۆ هاوکاری بەشی تەندروستی.  بەڵام میدیا کە هەر لەو کاتەدا حکومەت لەو پەڕی قەیراندا بوو کە لێشاوی مردنی خەڵکی لەبەرزبوونەوەدا بوو بەهۆی بێ دەربەستیی و ویستی ئەمانەوە،  میدیا چووە ژێڕ ڕیشی کابرای پیری داماو وایان لێکرد نزیکەی 3 هەفتە بە یارمەتی ئامرازیكی ڕێکردنەوە، ڕێکردنەکەی زیاد بکات و بە هەمان شێوەش کۆکردنەوەی پارەکەش.  ئیدی کابرا بەشێکی زۆری میدیا و هەواڵی تی ڤی و ڕادیۆکانی داگیر کرد و تا بووە هەواڵی سەرەکی بریتانیا و پلەی ” کۆڵۆنیالی” لە لایەن شاژنەوە بەدەستهێنا و 30 ملیۆن پاوەندیشی کۆکردەوە . کابراش بەر نەدەکەوت بۆ دیمانەکردن و بردنی بۆ سەکەنە سەربازییەکەی کاتی خۆی کاری لیدەکرد و تەیارەیان بۆ خستە ئاسمان و ڕیزێ سەربازو ئەوفسەریان خستە بەردەمی لە کاتی یادکردنەوەی تەمەنی 100 ساڵییەکەیدا،  و بە دەیەها هەزار کارتی پیرۆزبایی پێگەیشت و گەر ئەم زروفەش نەبوایە ڕیزیی وێنەگرتن لەتەکیا لانی کەم دوو سێ کیلۆمەترێك درێژەدەبووەوە.

 

لە ئێستاشدا، یەکەم ڕاوێژکاری بەشی تەندروستی بۆ حکومەت لەم وەختی کۆرۆنایەدا، کە پڕۆفیسۆرێکی 53 ساڵە کابرایەکی زۆر بە توانا یە لە کار و باری زانستا کە هەمیشە ئامۆژگاری خەڵکی دەکرد کە لە ماڵەکانیانا بمێننەوە و نەچنە دەرەوە .  بەڵام ئەم کابرایە دۆستێكی ژنێکی بە شووی هەبووە کە لە ڕۆژی لە 30/03 و 08/04 دا دۆستە ژنەکەی هاتووە بۆ لایی و ماوەتەوە لای .  کەچی ڕۆنامەی تەلگراف کە دۆست و هاوپشتی حکومەتە کە هەر لە یەکەم ڕۆژەوە دەیزانی ئەم چیرۆکەی دوای 37 ڕۆژ لە جاری یەکەمەوە و 28 ڕۆژ لە جاری دووهەمەوە کەشف کرد .  بۆچی هەر یەکسەر نەی وت و هەڵی گرت بۆ ئەم دواییە؟

وەڵام: لەبەر ئەوەی ئەو کاتە ڕوداوی تر هەبوو بۆ گەمژاندنی خەڵك.  بەڵام ئێستا کە بریتانیا بووە بە یەکەم وڵاتی ئەوروپی لە قوربانییەکانی کۆرۆنا کە لە 30 هەزار تێپەڕیوە ، زۆر لایەن حکومەتیان خستۆتە ژێر فشارەوە بۆچی ئەمە؟ هۆکاری مردنی ئەم هەموو خەڵکە چییە؟ بۆچی زۆربەی کارمەندانی بەشی تەندروستی کە مردون خەڵکانی ڕەش و بنەچە ئیتنیکین؟

ئالێرەدا میدیا تورەکەکەی هەڵڕشت و ئەوەی کە زیاتر لە مانگێکە دەیزانی ، خەڵکی پێوە سەرقاڵ کرد.  ئیتر لە دوێنێوە هەر باس باسسی ئەم پیاوەیە و چی کردووە ، ئەم ژنە بە شووە چۆن مێرد و منداڵی بەجێهێڵاوە و هاتووە بۆ لای ئەم کابرایە …. هەموو لاپەڕەکانی تابلۆ و ڕۆژنامە کانی بریتانیا و میدیای پڕکردۆتەوە.

ئە ئاوا دەمانگەمژێنن!!!!

گارە-گاری “لامەرکەزی” و چەند تێبینییەک

گارە-گاری “لامەرکەزی” و چەند تێبینییەک

هەژێن پیزە قەرەج

09/05/2020

پێش هەموو شتێک، ئەوەی لە پاڵ سیستەمی دەوڵەتیی بە (فێدراتیڤ | لامەرکەزی | ئۆتۆنۆمی|خودموختاری) ناونراوە، هەر شتێک بێت، بەس ئەوە نییە، کە پڕۆپاگەندە دەکرێت.

گار-گارێک کە جەلالی و نیئۆجەلالییەکان بەرپایانکردووە، لاساییکردنەوەی قێزەونتری گارە-گاری “ڕیفراندۆم”ەکەی مەلاییەکانە و بەس، ئامانجی کۆکردنەوەی دەنگە ناڕازییەکانە، ڕاکێشانەوەی ئەندامە تۆراوەکانە، خۆشباوەڕترکردنی خۆشباوەڕانە؛
ئەگەر مەلاییەکان ٥٠% بەڕاستیی ئامانجیان لە سیناریۆی “ڕێفراندۆم” جیابوونەوە بووبێت، ئەوا ٥% ئامانجی جەلالییەکان [لایەنگرانی بنەماڵەی تاڵەبانی و دارودەستەکەی] و نیئۆجەلالییەکان [لایەنگرانی بنەماڵەی نەوشیروان] جیاکردنەوەی کارکێڕیی سلێمانییە لە هەولێر و دهۆک ..

فێدراتیڤکردنی [لامەرکەزیکردنی] پارێزگاکان جەنگی نێوخۆ نییە و دەستی مەلاییەکان لە سلێمانی یان دەستی جەلاییەکان لە هەولێر و دهۆک نابڕێت؛
لە مێژووی ئاڵمانیا هەرێم هەبوون، کە بە زۆریی یان ماوەیەکەی درێژ ئێس‌پێ‌دێ یان سێ‌دێ‌ئو فەرماندار بوون یان زۆرینەی دەسەڵاتدار بوون، بەڵام هەرگیز بەو واتایە نەبووە، کە پارتییەکەی بەرانبەر لەو ناوچە هیچ کارە بووبێت؛
بە واتایەکی دیکە زۆر ئاساییە، چەند ساڵی دیکە پدک لە پارێزگای سلێمانی ببێتە زۆرینە و هەر بە یاسای جیایی پارێزگاکان و سیستەمی پارلەمانیی پدک هەمان مافی چالاکیی و هەبوونی نێو سلێمانی هەیە.

لامەرکەزیکردنی سلێمانی بە واتای سەربەخۆیی ئابووریی لە فەرمانداریی نێوەندیی ئێراق و فەرمانداریی هەرێم یان هەڵوەشاندنەوەی فەرمانداریی هەرێم نییە. بە گوێرەی یاسای عیراقی فێدراڵ داهاتی عیراق بەسەر پارێزگاکان دابەشدەکرێت و پشکی سێ پارێزگاکەی هەرێم ١٧% دەبێت و لەنێو ئەو ١٧% پشکی سلێمانی دەستنیشانکراوە و پاش لامەرکەزیی-بوونی سلێمانی پشکەکە هەر ئەوەندە دەبێت کە تاکو ئێستا جەلالیییەکان و نیئۆجەلالییەکان و لاورگەکانیان [پارتیۆکە لاورگە ئیسلامی و چەپەکان] حەپەلووشیانکردووە !

تاقە شتێک کە دەگۆڕێت، ئەوەیە، ئەو یاسایەی کە تاکو ئێستا بەهۆی بۆشایی نێوان هەولێر و بەغداد پەیڕەونەکراوە، بۆ سەپاندنی زەمینە ئاسانتر دەبێت، ئەویش گەڕانەوەی سەرجەمی داهاتی پارێزگاکانە بۆ هەزێنەی نێوەند و دابەشکردنی بەسەر پارێزگاکان، کە پشکەکەی سلێمانی هەر هەمان پشکی جارانە و بەس .. بە واتایەکی دیکە ئەگەر جەلاییەکان و نێئجەلالییەکان ڕاستگۆیانە و دەستپاکانە داهاتی کۆمپانییەکانی نەوت و چیمەنتۆ و …تد بنمەماڵەی تاڵەبانی و نەوشیروان ڕادەستی بەغداد بکەن، پشکەکە بە هەموان ڕێژەی زیاددەکات، چونکە دزییەکان نامێنن. ئەوەش واتە کاتێک چەتەکانی بنەماڵەی تاڵەبانی و نەوشیروان نەتوانن داهاتی کۆمپانییەکان و خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای سلێمانی وەک ئێستا حەپەلووشبکەن، بۆ بەدەسەتهێنانەوەی دزی و تاڵانییەکەی ئێستا هەمان داهاتی دزراوی کۆمپانییەکان لە پشکە داهاتەکە دەردەکەن؛
ئەوەش واتە بەشی خەڵک هەر ئەو بەدبەختییەی ئێستا بە زیادەوە دەبێت.

وەک گوتم، ئەو گارە-گارە لاساییکردنەوەیەکی قێزەونتری “ڕێفراندۆم”ەکەی مەلاییەکانە بۆ کۆکردنەوەی ئەندامە تۆراوەکان و گێلترکردنی گێلەکانە، سەرانی جەلالی و نیئۆجەلالی و مەلایی و ئیسلامی و چەپ [بە دیاریکراوی حشع] بەس کەسانی فەرماندار و ڕامیار و لۆبی نین، بەڵکو ڕاستەوخۆ خۆیان سەرمایەدار و خاوەن کۆمپانی فرە-بەشن لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک و کەرکووک و …تد، هەرگیز ئامادە نین بۆ خاتری گێلەگێلی چەند شارچییەک بەرژەوەندی ئابووریی خۆیان لەنێو جەنگ و ئاگر بنێن؛ چونکە “نەتەوە و نیشتمان و ئایین و یەزدانی” سەرمایەداران و دەسەڵاتداران دۆلارەکان و قامچی دەسەڵاتە و بەس، بەس چەوساوەی گێلکراو بڕوای بەو شتانە هەیە!

ئاوای دابنێین، جەلالییەکان و نیئۆجەلاییەکان هەر بەڕاستیی ١٠٠% خوازیاری سەپاندنی یاسای فێدراڵیی پارێزگاکان و جیاکردنەوەی پارێزکاگانن، ئەی پرسی پارێزگای هەڵەبجە چی بەسەر دێت؟ ئایا جەلالییەکان و نیئۆجەلالییەکان ئامادەن ئەو مافە بە پارێزگای هەڵەبجە بدەن و خەڵکی ئەوێش سەربەخۆ لە نێوەندبوونی سلێمانی بڕیاربدەن و راستەوخۆ بۆ هەزێنە و فەرمانداریی بەغداد بگەڕێنەوە؟

کەڵکی گارە-گاری “لامەرکەزیی” لە ئیستا بۆ جەلالییەکان و نیئۆجەلاییەکان بەلاڕێدابردنی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک و لەبیرکردنەوەی پرسی نەدانی مووچەیە، کە سیناریۆ و ڕێکەوتنی مەلاییەکان و جەلالییەکان و نیئۆجەلاییەکانە بۆ سەرقاڵکردنی خەڵک لەم ساتە، تاکو داخوازیی مووچە بگۆڕن بە لامەرکەزیی، هەر ئاوا داخوازیی مووچە و ناڕەزایەتییەکانی کاتی “ڕیقناندۆم”ەکەی مەلاییەکان گۆڕدران بە داخوازیی “دەوڵەت” …

لامەرکەزییکردنی پارێزگاکان ناکاتە کۆتاکردنی ملهوڕیی پاراستن و زێرەڤانی لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و کۆتاکردنی ملهوڕیی زانیاریی و “دژەتیرۆر” لە هەولێر و دهۆک … بەپێچەوانەی تێگەییشتنی چەوساوەی گێلکراو هەر کات لە هۆرامان و سارەزوور و گەرمیان و شارباژێر و قەرەداخ خەڵک ڕاپەڕێت، بەبێ یەک و دوو هێزەکانی زێرەڤانی بۆ سەرکوتکردن دێن، چونکە ئەوان پاڕیزەری سەروەریی چینایەتییین و هەر ئاوا سەرانی پدک لەو ناوچانە بەرژەوەندی ئابووریی و پشکیان هەیە. هەر ئاوا هەر کات لە زاخۆ، دیانە، دهۆک، هەولێر خەڵک راپەڕین و دەسەلاتی مەلاییەکان لەق ببێت و سەروەریی چینایەتی بکەوێتە مەترسی، ئەوا هێزەکانی “دژەتیرۆر” لە زاخۆ کوشتوبڕدەکەن.

سنووری وڵاتان و لامەرکەزیی حکومەتەکان بەس لەنێو هۆشی چەوساوەی گێل بوونیان هەیە، بەرژەوەندی و دەسەڵاتی سەرمایە کیشوەر و وڵات و هەرێم و ناوچە و پارێزگا و شار و گوندی ناناسێت و ئەو کڵاوە بەس بۆ کۆیلەی سوپاسگوزار درووستکراوە.

بە درێژایی تەمەنی سەروەریی چینایەتیی ئەو سیناریۆ و گەمانە هەبوون، بەس شێوە و ڕەهەندەکانیان گۆڕدراون، تاکو چەوساوەی گێلکراو ڕەدووی ئەو بەزمانە بکەوێت، بازاری ڕامیاران و سەرمایەداران گەرم دەبێت و کۆیلانی سوپاسگوزاریش هەر خەریکی ماچکردنی چەکمەی جەلادان دەبن.

لامەرکەزیی هەرگیز مەترسی جەنگی نێوان پارتییە دەسەلاتدارەکان [یان راستر بڵێم کۆمپانییە هەرێم-لووشەکان] لەنێونابات، بەپێچەوانەوە، لەبەر ئەوەی کە لە هەرێمی کوردستان و عیراق هەر پارتییە و هیزی سوپایی و پۆلیسیی خۆی هەیە، هەر کات بەرژەوەندی ئابووریی یەکێک لە کۆمپانییەکان [پارتییەکان | حزبەکان] لە پارێزگای ژێر دەسەلاتی پارتییەکەی دیکە بکەوێتە مەترسی، بەدڵنیاییەوە پارتیی فەرماندار لە پارێزگاکەی دیکەوە دێت و هێرش دەهێنێت…

دەوڵەت هەر دەوڵەتە، حکومەت هەر حکومەتە، جەلالد هەر جەلادە، مشەخۆر هەر مشەخۆرە، کۆیلە هەر کۆیلەیە، ئەوەی سەری تۆی چەوساوەی گێلکراو لەژێر چەکمەی کامە جەلاد دەپڵێشێتەوە، ئەوەی ڕەنجی دزراوی تۆی چەوساوەی گێلکراو لەنێو گیرفانی کێ کەڵەکە دەبێت، هیچ لەوە ناگۆڕێت، کە تۆی چەوساوەی گێلکراو کۆیلەی سەروەریی پارتییەک، سەرمایەدارێک، حکومەتێک، پارلەمانێک، دەوڵەتێک، زلهێزێک هەیت و تاکو تۆ “فی سبیل اللە” وەک ئەکتەری نێو سیناریۆکانی رامیاران و سەرمایەداران خەریکی گوتنەوەی بەزم و بالۆرە ڕامیارییەکان بیت، وەک کەری نێو هۆنراوەکەی (پەشێو) بارەکەت چل مەن دەبێت!

بە کورتیی: خۆزگە پاش ڕوخاندنی فەرمانداریی بەعسییەکان و چێکردنەوەی فەرمانداریی عیراق، یەکسەر لەجیاتی دوو فەرمانداریی نیوەند و هەرێم، فەرمانداریی پارێزگاکان پەیڕەوبکرایە و هەر پارێزگا پارلەمان و فەرمانداریی خۆی هەبووایە. بەدڵنیاییەوە زۆرێک لە نەهامەتییەکانی نێوان شیعە و سوننە، هەرێم و نێوەند، …تد ڕوویاننەدەدا و ڕووبەڕووبوونەوەی نەاڕەزایەتی دانیشتووانی پارێزگاکان لەتەک پارتیی یان هێزی فەرمانداری پارێزگاکان جێگەی قین و دەمارگیریی (شیعە و سوننە) و (کورد و عەرەب)، (موسوڵمان و مەسیحی) و (موسوڵمان و ئێزیدی) دەگرتەوە، جەنگی نێوان برا-دزەکان جێگەی جەنگی نێوان ناهوشیاران و خۆشباوەڕانی شیعە و سونننە، کورد و عەرەب، …تد دەگرتەوە؛ ئێستا ئێمە بینەری جەنگ و شەڕەجنێوی نێوان هیرۆ و کوڕەکانی، کچەکەی نەوشیروان و کوڕەکان، نێچیر و مەسروور و مەسعود دەبووین؛ بینەری جەنگی ئەندامانی سەرکردایەتی حشع و ئیسلامییەکان …

هەر ئاوا، پێش گارە-گارەکەی “ڕیقناندۆم” نووسیم، ئەگەر نەمرین، “بانە و سەریاس”ی پاش ڕیقناندۆم دەبینین و چ پێویست بە “سێ تەڵاقە ناکات”، ئێستاش دەێڵێمەوە ئەگەر نەمرین “بانە و سەریاس”ی پاش “لامەرکەزیی” دەبینین و هیچ پێویست بە “سێ تەڵاقە”ی نێوان “سۆرەی قوندەرباب” و ” بادینی سەگباب” ناکات، هەموو “سۆرە قوندەربابەکان” و “بادینییە سەگبابەکان” چەوساوەی گێلکراون و وەک کۆیلەیەکی سوپاسگوزار خەریکی ماچکردنی چەکمە و شەلاقی چەوسێنەرانن.

ئەڵتەرناتیڤی من بۆ دەوڵەت و حکومەتی مەزکەزیی و لامەرکەزیی، خێڵەکیی و پاشایی و نەتەوەیی و ئایینی و سێکیولار و چەپ، خۆبەڕێوەبەریی کۆمەڵایەتیی ناوچەکانە لەنێو قەبارەی کانتۆنەکان [کانتۆنی هۆرامان، کانتۆنی شارەزوور، کانتۆنی شاربازژێر، کانتۆنی قەرەداخ، کانتۆنی گەرمیان، کانتۆنی دەشتی هەولێر، کانتۆنی بادینان]، بەدیهاتنی ئەوەش پێویستی بە چەند هەنگاوێکە :

– وازهێنان لە پارتییەکان | حزبەکان

– فڕێدانی چەک و وازهێنان لە سوپا و پۆلیس و سیخوڕیی

– خۆڕێکخستن لەنێو ڕێکخراوە جەماوەرییەکان و ئەنجوومەنەکانی گەڕەک و سەندیکاکانی کارخانە [هەڵبەتە بە ڕێکخستنی ئاسۆیی و خۆجێیی و ناڕامیاریی]

– هەوڵدان بۆ پێکهێنانی خۆبەڕێوەبەریی هەنگاو بە هەنگاوی گوند و گەڕەک و کارخانە و خزمەتگوزارییەکان تاکو دەکاتە پێکهێنانی تۆڕی فێدالیستیی خۆبەرێوەبەرییەکانی کۆمەڵگەیەک ….

– بەڵام لە هەمووی گرنگتر و پێویستتر خۆلادانە لە چەکدارکردن و ڕامیارییکردن و حزبییکردنی بزووتنەوەکە، چونکە سەرەنجامەکەی ئەو ماڵوێرانی و تێکشكانە دەبێت، کە بەسەر خۆسەریی گوند و شارەکانی باکوور [ ئامەد و دەرسیم و وان و …تد]

– خۆبەڕێوەبەریی کۆمەڵایەتیی گوند و ناوچە و هەرێمەکان پێویستی بە گۆڕینی شێوازی بیرکردنەوە [سەربەخۆبوونی تاک و جەماوەر]، گۆڕینی شێوازی ژییان [خۆڕزگارکردن لە بازار و کۆمپانییەکان | خۆبەسێی ئابووریی]، گۆڕینی شێوازی ڕێکخستن [ناقووچکەیی و نانێوەندیی واتە ئاسۆیی و بەبێ سەرۆک و هاوسەرۆک، خۆجێی]

– ئەوانە و دەیان هەنگاو و هەوڵی دیکەی کۆمەڵایەتیی کە لەم ساتە خەیاڵی من بڕناکات، یان من ئەوان نازانم … ئەوە بڕیاری کەسێک نییە و نابێت، پرسی گشت کۆمەڵ دەبێت، بەڵام لەبیرنەکەین، هەموو گۆڕانێک لە تاکەکەس و لە خودی تۆوە دەستپێدەکات؛ تۆ یەکێکی لە بەردەکانی پێکهاتنی دیوارەکان و پردەکان، تۆ دڵۆپی پێکهاتنی دەریاکان و گەردی پێکهاتنی شاخ و گردەکان دەبێت و بەبێ تۆ و تۆکانی دیکە هیچ بوونێت بوونی نییە و نابێت! بەبێ خۆشباوەڕیی و گیلبوون و دۆشدامانی من و تۆ و ئێمە هیچ ملهوڕیی و مشەخۆریی و دەوڵەت و سەروەرییەک بوونی نییە و نابێت!

ئەگەر خوازیار هەیت دیوار و پردەکانی مشەخۆریی سەرمایەداران و ملهوڕیی ڕامیاران بڕووخێن، تۆ وەک یەکێک لە بەردەکانی پێکهێنانی ئەو دیوار و پردانە لەنیو ڕیزبەندییەکە دەربچۆ، تاکو دیوار و پردەکانی سەروەریی چینایەتی [کۆیلەتی خۆمان] بڕووخێن!

کەی خۆهوشیاریی خۆبەڕێوەربەریی کۆمەڵایەتیی لەنێو ئاوەزی تاکەکانی کۆمەڵ سەریهەڵدا، ئەو کات هەڵهاتنی خۆری ئازادی و ڕزگاری و سەربەخۆیی و یەکسانی و دادپەروەریی مژدەی سبەینێ دەبێت .

“دەستم بە هەویرە، هەر ئەوەندەم لەبیرە”

Scrubs: The Story from the Bottom Up

Scrubs: The Story from the Bottom Up

22/04/2020

Much like the elderly forced to walk laps and climb stairs to raise money for the NHS, the scrubs movement has been popularised by mainstream media as part of a ‘national effort’ at a time of ‘war’ fighting an ‘enemy’ we allegedly cannot see. We are being encouraged to paint rainbows and clap for the bravery of the health workers, when in reality we are sending them to their deaths. As of today (19/4/2020), at least 86 health and social care workers have died of COVID-19. The enemy is not invisible, it has been sitting in the leathered seats of parliament, imposing years of austerity which have left the health system bare to the bone; it has criminalised and worn down benefit claimants with strategies of surveillance, sanctions and deterrence; it has exploited the labour of key workers living hand to mouth, whilst endowing inessential services with bonuses, tax rebates and bailouts.

The current PPE scandal is no different

At the end of January 2020 it was already clear that a country like the UK, which had been de-industrialised through decades of neoliberal economics, was not going to be able to cope with the demands for PPE. The Tories had a simple answer: “people are going to die” and their fellow eugenicists chimed about “herd immunity” and supposed facts based on “science”. And once again, the working class was put to slaughter. After years of vilification and abuse, they were placed at the knife edge of this crisis. COVID-19 is not the touted ‘great leveller’, it is disproportionately culling the elderly, the disabled, the poor, and BAME communities. 70% of NHS workers killed by COVID-19 are BAME. Workers who have been brought to the point of desperation and are starting to fight under the slogan “no kit, no care”, facing suspensions and potentially prosecutions for negligence if they fail to continue to work, in spite of a lack of protection.

We are now entering our fourth week of running one of the many autonomous scrub production units that have sprung up as forms of mutual aid across the country. We provide scrubs to all sorts of health workers who are lacking access to them in their workplaces. Staff who have had to perform C-sections on women wearing soiled clothes, scrub-less doctors bringing infections back to their family homes, workers on respiratory wards without protection, homeless nurses, social care providers looking after the elderly and disabled, trainee nurses sent to COVID wards wearing flimsy plastic aprons and bin bags. These are just to name a few.

Some of us are mothers, some of us lost our jobs, some of us just want to help or need something to take our minds off the crisis, and a large majority of us are professional seamstresses and tailors, providing an entirely unfunded service, save for public donations, across the entire country. A number of these local groups have up to 300 people, working from the safety of their homes. Delivery companies and independent workshops have offered their help in cutting and distributing fabric pieces to sewers, some of which are decentralised into smaller neighbourhood collectives, able to help each other out through the use of WhatsApp chats.

These local initiatives are sometimes receiving up to 1000 orders and are having to suspend taking more requests, as volunteers grapple with long hours, balancing paid and unpaid work. It doesn’t take much to realise that the network of these groups combined, exceed the workforce presently employed by large manufacturing companies, who have only recently received contracts to make changes to their production lines in order to deal with the demand for PPE.

There is no official scrub production in the UK. Scrubs are primarily made overseas, in countries such as China, India and Pakistan, often by informal labourers for extremely low wages. They are then entered into convoluted distribution systems and finally reach the hospitals which allocate the scrubs according to an equally tragic priority chain. Our particular scrub collective aims to remedy this by making them locally and delivering them directly to the health workers in need.

Many of these groups have managed to enter production with professional atomised systems within a week. You would think that we would be able to supply hospitals with stock, however we have been unable to contact procurement departments, who are often externalised from the main hospital sites and thereby have little connection to the health workers themselves. In fact I was told by unions reps, that if I ever did manage to contact them, it would be a miracle. General managers in hospitals are likewise fairly unresponsive, and those who have responded, told us there was plenty of PPE, when in fact nurses on their wards couldn’t even access basic items such as masks. Some hospital trusts are accepting donations only and are failing to pressure those further up the chain to release funding for their production.

The absurdity of this dilemma runs deep within the heart of the capitalist system. While the government is engaged in international profit-wars, back in the UK, Deloitte has been approaching friends and well known textile brands such as Barbour and Burberry, in effort to manage a temporary solution to the problem. Smaller scale manufacturers on the other hand, have heard nothing from the government after filing in their survey nearly two months ago, and instead are asking our scrub groups for material donations in order to start their production. Groups, who are at the forefront of providing immediate solutions to the problems, which more often than not, fall to women and their continuous underpaid and unpaid labour.

Burberry is expected only to start production in another week, other companies facing difficulties with the required certifications for water-resistant gowns are not to start in another two, at the very least. On the horizon is also a shortage of fabric, and the incessant greed of distributors who have hiked up even the cheaper cotton poplin to nearly half of its original price. Many are now resorting to use old duvet covers and bedsheets in order to make scrubs.

We also have to mention the struggles of our fellow workers internationally, such as in India, who are likewise fighting against the privatisation of hospitals; a lack of PPE; a lack of welfare provisions for informal factory workers, and a recent government decision to revoke the Factory Act of 1948, in order to standardise 12 hour working days, as Prime Minister Narendra Modi pushes to restart manufacturing in the middle of a raging pandemic. In Bangladesh the COVID infection rate is increasing faster than many hard hit countries.

We need to politicise the struggle with a clear internationalist response that unifies all of us, our work, our mutual aid and our care. For as long as profit rules, there can be no peace. We need to requisition all health, manufacturing and transport sectors and provide all workers, currently unpaid or paid with fair wages and safe working conditions. This is not a public relations crisis with seemingly unfortunate logistical difficulties, this is an emergency stoked by the greed of those for whom our deaths are only a motivation for the accumulation of their capital.

 

 

حکومەتی بریتانی پارساڵ بە ئاگاهێنراوەتەوە لە هاتنی شێوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا:

حکومەتی بریتانی پارساڵ بە ئاگاهێنراوەتەوە لە هاتنی شێوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا:

زاهیر باهیر

25/04/2020

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی گاردیانی ئەمڕۆ لە لایەن National Security Risk Assessment بە ڕاپۆرتێکی 600 لاپەڕەیی کابینەی حکومەتی لە پەتای ئەنفلۆنزە و شێوەیەك لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاگەدار کردۆتەوە ، خاڵەکانی ڕێگریکردنیشی ئاماژەپێداوە و تەنانەت باسی مانەوی خەڵکی لە ماڵەکانیانا کردووە.

ڕاپۆرتەکە  بە درێژی لەسەر هەموو لایەنە زەرەرمەندەکانی ئەو نەخۆشییە وەستاوە، بەڵام بە هەر هۆکارێک بوبێت حکومەت هیچ بایاخێکی پێنەداوە.

لە خاڵە گرنگەکانی نێو ڕاپۆرتەکە، ئەمانەی خوارەوەن:

 

  • پەتاکە بە 3 شەپۆل دەێت کە هەر شەپۆلێکیشی بۆ 15 هەفتە دەخایەنێت و هەر شەپۆلێکیش لە هەفتەی 6 و 7 دا دەگات لوتکە واتە زۆر ترین قوربانیی دەخاتەوە.

 

  • لە سەدا 50 دانیشتوانی بریتانیا تووش دەبن و لەوەش زیاتر دەبێت.

 

  • سەرەنجام ئەم ڤایرۆسە کۆتایی بە ژیانی 65.600 کەس دەهێنێت.

 

  • 1،312،000 توشدەبێت و پێویستیان بە خەستەخانە دەبێت، لەمانەش 328،000 پیویستیان بە چاودێرییەکی خەست خۆڵ دەبێت.

 

  • لە سەدا 17 بۆ لە سەدا 20 شوێنەکانی سەرکار بەتاڵ دەبن ، واتا کرێکارانیان نایەنەوە بۆ سەر کار.

 

  • خەسارەی بریتانی دەچێتە 2.35 تریلۆن پاوەند.

 

  • تەنانەت لە کۆتایی پەتاکەدا چەند مانگێك یا چەند ساڵێکی دەوێت تاکو بەشی تەندروستی بگەڕێتەوە سەر حاڵەتی ئاسایی خۆی.

 

  • تورەەییەکی زۆر لە لایەن خەڵکەوە دروستدەبێت دەربارەی چونێتی مامەڵە و کاردانەوەی حکومەت بە نەخۆشییەکە.

 

تا ئێستا بەرپرسانی حکومەت هیچ ڕاگەیاندنێکیان یا دیمانەیەکیان سەبارەت بەم ڕاپۆرتە نەکردووە بەڵام ئەوەی ئاشکرایە حکومەت بەرپرسیارە لە مردنی هەر یەکێك لەو 20،000 کەسەی کە تا ئێستا مردوون و ئەم ماڵکاولییەی کە خەڵکی بەسەریدا هاتووە .

عمال الصحة اليونانيون يتظاهرون

عمال الصحة اليونانيون يتظاهرون

تظاهر المئات من العاملين الصحيين اليونانيين خارج 28 مستشفى يوم الثلاثاء 7 أبريل / نيسان بشأن الحاجة إلى توظيف الآلاف من الموظفين الدائمين ، وظروف العمل السيئة ونقص المعدات. تزامنت المظاهرات مع يوم الصحة العالمي.
إن الخدمة الصحية في اليونان في وضع صعب بعد سنوات من التخفيضات التي قامت بها الحكومات المتعاقبة ، والديموقراطية الاشتراكية الديمقراطية ، والديمقراطية الجديدة اليمينية واليسارية الراديكالية اليسارية.
حمل عمال مستشفى إيفانجيليسموس في أثينا لافتات ، مطالبين ببدء المزيد من الموظفين ، وبدء اختبار الفيروس ، وتوفير معدات معدات الوقاية الشخصية. حاولت الشرطة دخول الفناء لإنهاء المظاهرة ، لكن المتظاهرين أجبروا على العودة. ووقعت مظاهرة أخرى في المستشفى الرئيسي في لاريسا بوسط اليونان.
كما خرجت المطالب بين المتظاهرين من أجل الاستيلاء على وحدات العناية المركزة في المستشفيات الخاصة. إن حكومة الديمقراطية الجديدة مذعورة الآن وتعرض 30 مليون يورو لتوظيف 2000 طبيب و 2000 ممرضة بعقود قصيرة الأجل عند الحاجة إلى 30.000 موظف دائم على الأقل. وكانت المطالب الأخرى هي الوصول المباشر والمجاني للرعاية الصحية للجميع ، وإنهاء الإعانات للصحة الخاصة ، وعدم وجود فائض ، وحق العاملين الصحيين في الحصول على إجازة مرضية إذا لزم الأمر. وفي الوقت نفسه ، تعمل New New Democracy على زيادة تمويلها للمستشفيات الخاصة ، بتوظيف أسرة منها بمعدل يومي قدره 1600 يورو. كما أنها تمول اختبارات الفيروسات من قبل الصحة الخاصة بمبلغ 30 مليون يورو.
كان للأزمة المالية 2010 إلى 2018 في اليونان آثار شديدة على الخدمات الصحية هناك مع مطالبة صندوق النقد الدولي والاتحاد الأوروبي بتدابير التقشف. إن الخسائر في الأرواح نتيجة لنتائج هذه التخفيضات هي مسؤولية الاتحاد الأوروبي وصندوق النقد الدولي ، وهم وباسك ، والديمقراطية الجديدة وسريزا ، هم المذنبون!
سيريزا ، التي كانت ذات يوم الأمل الأبيض العظيم لليساريين في اليونان وعلى المستوى الدولي ، تأرجحت خلف حكومة الديمقراطية الجديدة باسم “الوحدة الوطنية” مثلما يفعل حزب العمال بقيادة ستارمر هنا. وفي الوقت نفسه ، تعد الحكومة إجراءات قمعية لموجة متوقعة من الاضطرابات عندما تخف حدة أزمة الوباء.

کارایی کۆرۆنا لەسەر مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی خانوو لە بریتانیا:

کارایی کۆرۆنا لەسەر مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی خانوو لە بریتانیا:

20/04/20

زاهیر باهیر

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ کۆرۆنا لە بواری مامەڵەی کڕین فرۆشتنی خانووش-دا وەکو هەموو بوار و بەشەکانی دیکەی پیشەسازی و کشتیاری و ژیان بە گشتی، داناوە .

ڕاپۆرتەکە باس لەوە دەکات کە لە ئێستادا 520،000 خانوو و فلات لە بازاڕدان و بەڵام کەس نییە مامەڵەیان پیوە بکات.  کە ئەمەش بە ڕێژەی لە سەدا 38 بڕی دابەزینی فرۆشتنی  خانووە لە ئێستادا لە بەرانبەر بە ساڵی پار کە هاتۆتە خوارەوە.

بە هۆی کۆرۆناوە لە مانگی پێشوودا حکومەت بڕیارێکی دەرکرد کە مامەڵە بە کڕین و فرۆشتنی خانوەوە لە ئێستادا وەستانی باشترە .  هاوکاتیش بە هۆی ناڕوونیی بارودۆخەکە لە ئایندەدا ئەوانەی کە كڕیارن ناوێرن هیچ هەنگاوێك بنین چونکە زەمانەتی کارەکانیان و ژیانیان لا ڕوونییە لە ئایندەدا.

ئەم گرفتەی مامەڵەی خانوو هەر ئەوە نییە کارمەندەکانی خۆشی بێ کار دەکەون و لەمەدا ناوەستێت ، بەڵکو پەلی هاویشتووە بۆ کۆمپانیاکانی وەکو ماڵ گواستنەوە، دروستکردنی کەرەسەی ناوماڵ و مەتبەخ، گۆڕانکاری لە بیناکەدا لەناو خودی ماڵەکەدا، کارگەی قەنەفە و کورسیی  سیسەم و کومبار و فەرش و بازاڕی توحفیات و… تد هەر هەمووی بەیەکەوە گرێدراوەنەتەوە.