All posts by azadebram

خۆپیشاندانەکانی لوبنان بەردەوامە

خۆپیشاندانەکانی لوبنان بەردەوامە .

29/12/2019

ڕۆژی کریسمس خەڵکانێكی زۆر زیاتر لە ڕۆژەکانی پێشتر ڕژانە سەر شەقامەکان لە بەیروت لە تەڕابلوس تا ئەو ڕادەیەی کە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی ناچار کرد کە کە ئەو بەردە گەورانەی کە لە وێنەکەدا دەبینرێن  لە دەرەەوەی خۆپیشاندەران بە چواردەوریانا دانراوە تاکو خەڵکی دیکە نەتوانن  بە خۆپیشاندەرانەوە پەیوەست ببنەوە.

دوێنی ، شەمە ، 28/12 و پێرێ بە هەمان شێوە خۆپیشاندان و پرۆتێست بەردەوام بوو داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرەك وەزیران … دەکەن کە تەنها 10 ڕۆژە دانراوە.  خۆپیشاندەران دەڵێن کە سەرەكوەزیران دەبێت لە لایەن خەڵك و خۆپیشاندەرانەوە دابنرێت، و ئەو یەكێك نییە لە “ئیـمە” یەکێکە “لەوان”  بەڵام حەسەن دیاب  دەڵێ کە بەلێن دەدات کە تەواوی حکومەتەکەی سەر بە هیچ لایەنێك نەبن و تەنها کەسانی  تەکنۆکرات بن، بەڵام ئەمان باوەڕی پێناکەن .

بارودۆخی ئابوریی لوبنان لە داڕماندایە بەهای لیرە لە بەرانبەر دۆلاری ئەمەریکییدا بە ڕێژە لە سەدا 25 دابەزیووە ، بانقەکانیش بۆ ڕێگرتن لە هەرەسهێنان بڕی پارەی ڕاکێشراویان لە هەفتەیەکدا لە 200 بۆ 300 دۆلار دیاریکردووە.

هاوکاتیش حیزبوڵا و ئەمەڵ و لایەنە سونییەکانیش لە خەزنکردنی خواردن و پێداوایستییە زەروورییەکانی ژیاندان و لەوە دەکات کە چاوەڕوانی ئەوە بکرێت کە لوبنان بەرەو خراپتر بڕوات.

Narendra Modi ی سەرەکوەزیران دەیەوێت دین بەکاربهێنێت بۆ جیاکردنەوەمان:

Narendra Modi ی سەرەکوەزیران دەیەوێت دین بەکاربهێنێت بۆ جیاکردنەوەمان:

21/12/2019

ئەمە قسەی ئافرەتێك بوو لە خۆپیشاندەرانی دوێنێ ، هەینی،20/12 . دوێنێ وەکو ڕۆژانی پێشوو نەك هەر خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان بەردەوامبوون بەڵکو گەورەتر و بۆ 13 دەڤەری دیکە بڵاوبووەوە ، گەرچی سەرۆکی دەوڵەتی هیندستان Narendra Modi    بڕیاری یاساخکردنی هەموو گردبوونەوەیەک کە لە 4 کەس زیاتر بن، دەرکردووە و خەتی تەلەفونی بڕیوە لەو شوێنانەی کە خۆپیشاندانی لێیە بەڵام خەڵی فەرامۆشی ئەو بڕیار و یاسایە دەکات و تەحەدای دەکەن.   لەو شوێنانە هیندۆس و موسڵمان و گەنج و پیر و ژنان و پیاوان و  قوتابیان و ئەکادیمییەکان و جوتیارانیش  یەکیانگرتووە دژ بە حکومەت .  ئەمەش زۆر ئاساییە لە وڵاتێکدا کە 400 ملیۆن خەڵکی داهاتی ڕۆژانەیان تەنها 1 دۆلار بێت و ڕۆژانەش بڕی بێ کاریی لە بەرزبوونەوەدا بێت.

لەگەڵ بڕیاری قەدەخەکردنی گردبوونەوەی خۆپیشاندانا ، خەڵکی زۆر ئاسایانە تەحەدای دەکەن  هەر دوێنێ لە دەڤەری Uttar Pradesh 6 کەس کوژراوەو 32 ی دیکە برییندارکراون و 1000 کەسیش دەستبەسەر کراون  .

یەکێك لە خۆفپیشاندەران دەلێت ” ئاساییترین مافی خۆپیشاندانمان لێ قەدەخە دەکەن و کەچیش دەڵێن هندستان دیمۆکراتییە.    ئەوان دەیانەوێت ئێمە بە هۆکاری دین دابەش بکەن، ناریندرا مودی کاتێك کە والی دەڤەری گوجارەتا بوو لە ساڵی 2000 دا گەورەترین شەڕی دینی هەڵگیرسان و بە هەزاران موسڵمانی تیادا کوژرا، ئیستاش کە سەرەکوەزیرانە ، هەمان تاکتیك بەکاردەهێتەوە، بەڵام  برایانی موسڵمان و برایانی هیندۆس و برایانی سییخ یەکمانگرتووە ”

یەکێکی دیکە دەڵێت ” بە چەواشەکردنی زانکۆکان و ترساندنی میدیا و هەڕەشە لە سیستەمی دادگا و دادوەریی ، وا ئەزنن دەتوانن ئەم  تاکتیکانە بەسەر هەموو هندا بچەسپێنن”

یەکێکی دیکە کە پرڕۆفیسۆرە و پسپۆرە لە یاسادا دەڵێت” خۆپیشاندانەکان بەشێکن لە مەعرەکەی چەسپاندنی دیمۆکراتی ، شەڕێکە  بۆ ئازادیی مەدەنیانە ، جەنگێکە  بۆ عەلمانیبوون  بۆ کاراکەتەری بەیەکەوەبوونی کۆمەڵی هیندی “

خاڵێکی دیکەی ناوکۆیی  نێوانی ڕاپەڕیوانی بەغدا و بەیروتدا:

خاڵێکی دیکەی ناوکۆیی  نێوانی ڕاپەڕیوانی بەغدا و بەیروتدا:

20/12/2019

ئەوە بۆ ماوەی 6 هەفتە دەچێت کە پرۆتێستەکانی لوبنان بەردەوامە و نەتوانراوە سەرەکوەزیرانی دانرێت و حکومەت لەوێش حاڵی زۆر خراپە .  دوێنێ 5 شەمە ناوی Hassan Diab   کە پڕۆفیسۆری زانکۆیە و کۆنە وەزیری پەروەردەیە و سەر بە حیزبوڵایە هاتە سەرەوە تاکو  دابنرێت بە سەرەكوەزیران بەڵام دەنگی شەقام و لایەنی دیکەش ڕەتیان کردەوە و قەبوڵی ناکەن.

دەنگی خەڵکی ناڕەزای شەقام لە هەردوو وڵاتدا سەنگ و دەنگی خۆی هەیە و ناتوانرێت ئا بەو ئاسانییە فەرامۆش بکرێت

پرۆتێستەکانی هیندستان هەر بەردەوامە :

پرۆتێستەکانی هیندستان هەر بەردەوامە :

20/12/2019

هەر دوێنێ ، 5شەمە ، 19/12 ، بە تەنها  لە دلهی 1200 کەس دەسگیرکراون  3 کەسی دیکەش کوژراون .  ژمارەی کوژرا و گەیشە 9 کەس و خەڵکێکی یەکجار زۆریش بریندارکراون .  سەرباری ئەوە حکومەت ئەمری بە کۆمپانیاکانی مۆبایەڵ فۆنەکان کردووە کە لەو دەڤەر و شارانەی کە پرۆتێست بەردەوامە بلۆك هەموو تێكست و تەلەفونێک بکەن و هاوكاتیش هەموو گردبوونەیەکی یاساخ کردووە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خەڵکی تەحەدای ئەو بڕیارەی کرد و دوێنێ بە ژمارەیەکی یەکجار زۆر هاتنە سەر شەقامەکان .

لەدلهی زۆربەی شەقامە سەرەکییەکان داگیرکران و داخران ،  19 سەفەری تەیارە بەهۆی ئەو بارودۆخەوە هەڵوەشایەوە ، زۆرێك لە قوتابخانەکانیش داخران بۆ سەلامەتی مامۆستایان و قوتاببیان ، ڕادیۆی شاری دلهی داوای لە خەڵکی کرد کە بۆ سەلامەتییان لە ماڵدا بمێننەوە و نەیەنە دەروە .

ناڕەزایی   و خۆپیشاندانەکان زۆر دەڤەر و شاری گرتۆتەووە لەوانە Delhi, Mumbai, Lucknow, Hyderabad, Bangalore و کلەتا و چەند شارێکی دیکە .

هاتنە سەر شەقامی خەڵکی و موسڵمانەکان بە تایبەتی لەوەوە سەری هەڵدا کە حکومەتی هیندستان ئەوانەی کە مەسیحین ،  بوزی و سیخ و هیندۆس-ن کە لە ئەفغانستان و بەنگلادش و پاکستانەوە هاتوون مافی هاووڵاتیبوونیان پێدراوە  لەسەر بناخەی ئەوەی کە گوایە ئەمانە مەترسی بۆسەر کەمایەتییەکانی دیکەی وڵات دروستنناکەن، هاوکات موسڵمانەکان لەم بڕیار و یاسایە بەدەرکران.

مانگرتن و پرۆتێستەکانی فەرەنسا 13 ڕۆژی تێپەراند:

مانگرتن و پرۆتێستەکانی فەرەنسا 13 ڕۆژی تێپەراند:

18/12/2019

دوێنێ 3شەمە، 17/12، مانگرتن و پرۆتێستەکانی فەرەنسا پێی نایە ڕۆژی سیازدەهەمییەوە.  بە قسەی پۆلیس 615 هەزار کەس و بە قسەی نقابەش نزیکەی ملیۆنێك کەس لە سەرشەقامەکانی فەرەنسا بوون دژی  ڕیفۆرمی خانەنشینکردن . ڕیفۆرمەکەی دەوڵەت وەکو نقابە دەڵێت بە زەرەری خەڵکییە و قازانجی دەوڵەت ، هەر بۆ نموونە ئەوانەی کە ئیشی خەتەرناك یاخود شەوان دەکەن لە ئێستادا مافی ئەوەیان هەیە پێش تەمەنی فەرمی خانەنشیکردن ، خۆیان خانەنشین بکەن بە موچەی تەواوی سەر کاریانەوە.  بەڵام ن لە ژێر یاسای نوێی ڕیفۆرمدا ئەم مافانە نامێنێت.

لە پرۆتێستەکەی دوێنێدا زیاتر لە 27 کەس دەسبەسەر کران.  بەشێکی زۆری میترۆ و قیتاری دیکە لەکار وەستان و زۆرێك لە قوتابخانەکان داخران بەهۆی ئەوەی کە مامۆستاکان لە پرۆتێسەکە بوون هەم بەشێکیشی لەبەر ئەوە بوو کە کە قوتابیان نەیاندەتوانی بگەنە قوتابخانەکان.  لە لایەکی دیکەشەوە ڕؤژی 2شەمە 16/12 بە سەدان دکتۆر هەڕەشەی دەست لەکارکێشانەوەیان کرد سەبارەت بەوەی کە پارەی تەواو بۆ خەستەخانەکان سەرف ناکرێت.

پرسی ڕیفۆرمی خانەنشینی لە فەرەنسادا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1995 کە جاك شیراك سەرۆك بوو و ئالان جوپ-یش سەرەكوەزیران ، کە دیانویست ڕیفۆرم بکەن بە ڵام پاش 3 هەفتە مانگرتن و خۆپیشاندانی خەڵکی حکومەت ناچار بوو لە بەرنامەکەی پاشگەز بێتەوە.  ئەوە 2 ساڵیشە ماکرۆنی خەریکە بیکات بەڵام بۆی ناکرێت.

 

خۆ پیشاندان و ناڕەزاییەکانی هیندستان تەشەنەی کرد بۆ 9 دەڤەری دیکە

خۆ پیشاندان و ناڕەزاییەکانی هیندستان تەشەنەی کرد بۆ 9 دەڤەری دیکە

17/12/2019

خۆ پیشاندان و ناڕەزاییەکانی هیندستان تەشەنەی کرد بۆ 9 دەڤەری دیکە، لە شارە گەورەکانی ئەو دەڤەرانە : as Kolkata, Mumbai, Chennai, Hyderabad and the capital New Delhi و قوتابیان بەشی زۆری ناڕەزاییەکان پێكدەهێنن. دوێنی ڕۆژی 2شەمە پاش سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران  زۆر دڕندانە لە لایەن  پۆلیس و دەسگەی ئاسایشی هیندستانەوە کە زیاتر لە 50 کەس بە سەختی بریندارکران  و هەروەها هێڕشکردنە سەر زانکۆکان و چوونە ناویانەوە  بە بێ مۆڵەتی زانکۆ بووە هۆی زیادبوونی ڕق و کینەی قوتابییان دژ بە پۆلیس و دەسگەی سەرکوتکەر ئەمانە هەمووی بونە هۆی بڵاوبوونەوەی پرۆتێست بۆ 9 دەڤەری دیکە و تا دوێنێ شەویش بەیەکادان لە نێوانی پۆلیس و دەسگەی داپڵۆسەر و خۆپیشاندەرانا بەردەوام بووە .

بڵاوبوونەوەی ئەم ناڕەزاییەنە بۆ دەڤەرەکانی دیکە لە ماوەیەکی یەکجار کەمدا دەوڵەتی هیندستان و سەرەکوەزیرانەکەی نیگەران و پەشۆکانووە و بەدوای حەلێکدا دەگەڕێن بۆ دامرکانەوەی خۆپیشاندەران.  هاوکاتیش دەوڵەتانی مەدەنی و دیمۆکراتیی ئەوروپای ڕۆژاوا و ئەمەریکا قڕو قپیان لەو سەرکوتکردن و کوشتن و بریندارکردنی خەڵکە بێ تاوانە کردووە ، گەر ئەوە لە هۆنگکۆنگ و چین و کۆریای باکور و ڤێنزویەلاو هەندێك وڵاتی تردا بوایە ئێستا ڕۆژی حەشریان هەڵساندبوو ،  ببینن چ دەبڵستاندەرێکیان هەیە  ئەم دەوڵەتە دیمۆکراتی و مەدەنییە .

خۆپیشاندان و پرۆتێستەکانی هندستان

خۆپیشاندان و پرۆتێستەکانی هندستان

16/12/2019

لە ڕۆژی 4شەمەوە، 11/12/19 ، دوای ئەوەی کە پەڕلەمانی هیندستان بە زۆربە بڕیاری قەبوڵکردنی کۆچبەرانێك کە لە بەنگلادش و پاکستان و شوێنەکانی دیکەوە هاتوون کە لە 31/12/2014  وە یاخود پێش ئەو ساڵە لەوێن و کاردەکەن مافی هاووڵاتیبوونیان پێ بدرێت.

ئەم بڕیارە موسڵـمانانی کۆچبەر بۆ هیند ناگرێتەوە.  ئەمەش نەك هەر دادپەروەرێتی تێدا نیە بەڵکو سیاسەتی هەڵاواردنە و جیاکردنەوە ئەوانە و تەماشاکردنیانە بە کەسان و لایەنێکی جیاواز لە لە دین جیاوازەکانی دیکەن و دژ بەمافی مرۆڤانێکی خاوەن جودادینن.  ئەمڕؤ ژمارەی موسڵمانانی هیندستان 200 ملیۆن کەسن کە ناتوانرێت ئاوا بەو ئاسانییە فەرامۆش بکرێن.

ئەم بڕیارو یاسایەی پەڕلەمانی هیندستان بوە هۆی ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆر لە موسڵمانان بێنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایی خۆیان بە تایبەت لە دلهی و بۆمبایی و چەند شارێکی دیکە و  دەڤەری ئەسام ، دەرببڕن .  هەر لەو ڕۆژەوە بەیەکادان لە نێوانی خەڵکانی خۆپیشاندەر و ناڕازییاندا لەتەك پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی هیندستانا ڕویداوە و تا ئێستاش 6 کەس بوونەتە قوربانی گیانیان لەدەستداوە و  ژمارەیە زۆر لەوە زیاتریش بریندار بوون.

هاوکاتیش ئەم خۆپیشاندانانە لە لایەن خەڵکانی غەیرە ئیسلامیشەوە پشتگیری لیدەکرێت بەڵام بە بیانوی جیا.  ئەوەیش ئەوەیە کە قەبوڵکردنی ئەوانەی  کە دەوڵەت بڕیاری بۆ داون کە ببنە هاووڵاتیی  و مانەوەیان دەبێتە هۆی ” دزینی” کار و بازاڕ لە ئەوانی دیکەیان.

سەرەنجامی هەڵبژاردنەکانی بریتانیا:

‌سەرەنجامی هەڵبژاردنەکانی بریتانیا:

زاهیر باهیر –  13/12/2019

پارتی کرێکاران بۆ جاری سێیەم لە ساڵی 2010 وە هەڵبژاردنەکەی دۆڕاند.  سەرەنجامی هەڵبژاردنەکەی دوێنی 12/12 دوو بەڵگە دەسەلمێنێت.  یەکەم: ئەوەی کە حوکم دەکات و دەسەڵاتی پارتی حوکمڕانی ئایندە دیاریدەکات میدیایە، ئەو دەزگە زەبەلاحەیە کە هەر پارتێك پشتی تێبکات و دژی بخوینێت زۆر زەحمەتە هەڵبژاردن بباتەوە .  میدیا لە بریتانیا باشترین ئامرازی هەڵخەڵتێنەری خەڵکییە ، خراپ دەکاتە باش، درۆزن دەکاتە ڕاستگۆ، بەرنامەی خراپ دەکاتە باش ، بێ ئومێدی دەگۆڕێت بە ئومێد… .  بێ گومان پێچەوانەکەشی هەر ڕاستە.  هەر زوو پێش ڕؤژی هەڵبژاردن پێمان دەلێت کە چ پارتێك دەیباتەوە ، بە ژمارەی ئەندامەکانیشیەوە تەنانەت بە ڕیژەی سەدیش سەرەنجامەکەت دەداتێ.

 

دووەم: کۆمەڵی بریتانی کۆمەڵێکی زۆر موحافیزکارە ، ئیتر گرنگ نییە مانیفێستەکەت چەندێك ڕادیکالە و چەندێك بەجێ و لە خزمەتی زۆرینەدایە .  گەرچی مانیفێستەکەی لەیبەر هێشتا وەکو ئەوەی کە لە ساڵانی 70 کانا هەیانبوو ڕادیکال نییە هەروەها زۆر لە خوارەوەی زۆربەی وڵاتانی ئەوروپی و وڵاتانی سکەندەناڤیاشەوەیە. هەوڵی لەیبەر لە مانیفێستەکەیدا بنیاتنانی کۆمەڵی سۆشیالیستی نەبوو بەڵکو دەیویست کە هیچ نەبێت بە لۆقە لۆق بگاتەوە بەو وڵاتانەی کە ناوم هێنان و بەمەش ڕواڵەتێکی جوانتر بە سیاسەتی نیولیبراڵ و لیبراڵ بدات و ژیانیان درێژتر بکاتەوە .  بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا دەنگەدەرانی بریتانی لەیبەریان ڕەتکردەوە و لەوە دەکات کە قەبوڵیان بێت کە:  سیستەمی تەندروستی خراپتر بێت، قەرزی قوتابییان بمێنێتەوە، باخچەوی ساوایان نەبێتە خۆڕایی ، کرێی هاتوچۆ گرانتر بێت، بێ خانووبەرە زۆرتر بێت ، ژنان زیاتر بکوژرێن و توندوتیژی بەرانبەریان زیاتربێت، کرێخانوو گرانتربێت ،کرێی سەر کار کەمتر بێت لەگەڵ ئەو پەڕی هەلومەرجی نەگریسی سەر کار،  ڕۆژی کارکردن درێژتر بێت، کۆمەڵێکی ڕایسستتر و سێکستتری زیاتری هەبێت، ڕای دژ بە بێیانە و کۆچبەران و پەنابەران و موسڵمانەکان خراپتر بێت، قەدەخەکردنی خۆپیشاندان و مانگرتن بە گوێرەی یاسا جێ بەجێبکرێت، نرخی کاڵاکان گرانتر بێت، باج لەسەر سامانداران کەمتر بێت، قوتابخانەکان قوتابی زیاتر لە پۆلەکانا هەبێت ، مامۆستا کەمتر بێت، کەمتر دەربەستی ژینگەبێت و   … زۆری تر لەمانە .  لەوەش خراپتر ئەوەیە کە بە گوێرەی شیکەرەوەیەك [ موحەلیل] دەڵێت پارتی لەیبەر لە سەدا 12 ی دەنگی لەو شوێنانەی کە زۆربەیان کرێکار و هەژار نشینن لە دەستداوە .

ئێمە لە بریتانیا کۆمەڵێكمان هەیە کە قەبوڵی تۆزێك ڕیفۆرم-یش ناکات جا لە شۆڕش بگەڕێ و بیری لێـمەکەرەوە .  هەر وەکو پێشتریش وتومە ئەم وڵاتە دوا وڵات دەبێت لە شؤڕش دا ،  هۆکارەکەشی ئاشکرایە و پێشتر قسەم لەسەر کردووە.

دەنگ مەدەن ، بۆیکۆتی دەنگدان بکەن:

12/12/2019

ئەمە دروشمی خۆپیشاندەرانی دوێنێ و ئەمڕۆی جەزائیرە. ئەمڕۆ ، 12/12 هەڵبژاردنی گشتی هەیە دوای ئەوەی حکومەتی پێشتر کە سەرەتای ئەمساڵ هەڵبژێررا و لە مانگی تەموزدا هەڵوەشایەوە.

لە جەزائیر 5 کاندید هەیە کە 2 دانەیان پێشتر سەرەکوەزیران بوون  و یەکێکیشیان وەزیر و دوانەکەی دیکەش هاوکار و پشتیوانی حکومەتی عەبدولعەزیز بۆتەفەلیقە بوون .  بۆیە خۆپیشاندەران ناهەقیان نییە کە داوا لە خەڵکی جەزائیر دەکەن کە دەنگ نەدەن و بۆیکۆت بکەن.

کاندیدەکان زۆر کەم کەمپەینی هەڵبژاردنیان کردووە ئەوەشی کە کردویانە لەژێر پاراسستینی هێزی پۆلیس و سوپادا بوون ، بەڵام هێشتا خۆپیشاندەران هەراسانیان کردوون و سوکایەتییان پێکردون .

گەر چی 62 هەزار کابینەی دەنگدان کراوەتەوە لە جەزائیر بەڵام تا ڕادەیەکی زۆر چۆڵن و خەڵكێکی یەکجار کەم دەچن بۆ دەنگدان،  کە کاندیدەکان خۆشیان دەزانن ئەوەی کە هەڵدەبێرێت شەرعیەتی حوکمی نییە چونکە ڕێژەی دەنگدەران یەکجار کەمن .

خۆپیشاندەرێك دەلێت ” چۆن دەتوانین متمانە بەوانە بکەین کە خیانەتیان لە نیشتمان و گەل کردووە و هاوکاری بۆتوفەلیقە بوون؟”

ژنێکی دیکە لە نێو خۆپیشاندەرانا کە تەمەنی 62 ساڵە دروشمێکی هەڵگرتووە نوسراوە ” من ڕێپێوان دەکەم تاکو بڵێم نا بۆ دەنگدان ، نا بۆ سیستەمەکەی بۆتوفلیقەی بێ بۆتوفلیقە” .

لەگەڵ یاساخکردنی خۆپیشاندان و کردنی پرۆتێستا کە لە ساڵی 2001 وە بە گوێرەی یاسا یاساخە، هێشتا خەڵکی هەر خۆپیشاندانی خۆی دەکات ، هاوکاتیش بەندیخانەکان جمەیان دێ و چالاکەوانەکان بەردەوام پۆلیس لێیان دەفڕێنێت و بێ سەروشوێنیان دەکەن. دوێنێ ، 4 شەمە، گەورەترین خۆپیشاندان کراوە .

خۆپیشاندان و پرۆتێستەکان لە جەزائیر بەردەوامن

خۆپیشاندان و پرۆتێستەکان لە جەزائیر بەردەوامن

10/12/2019

ڕۆژی 5 شەمە، 12/12 لە جەزائیریش ڕۆژی درۆ مێژوییەکەیە ، ڕۆژی هەڵبژاردنە.  لە مانگی شوباتەوە، لەو کاتەوەی کە موتەفلیقە دەستی لەکار کێشاوەتەوە ، سوپا حوکم دەکات و ڕۆژی 12/12ی  بە ڕۆژی هەڵبژاردن دیاریکردووە.

بەڵام خۆپیشاندەران کە لەسە شەقامەکان ، هەڵبژاردنیان ناوێت و دەیانەوێت سیستەمەکە بگۆڕن.  هەندێکی دیکەیان دەڵێن هەلبژاردن بووتە کارێکی گاڵتەجاڕیی و نایانەوێت هیچ کام لەو حیزب و لایەنانە کە تا ئێستا ڕۆڵیان هەبووە، بەشداریبکەن لە هەڵبژاردنەکەدا.  شایانی باس کە لە ساڵی 1962، ڕۆژی ڕزگاریی نەتەوەیی ،  هەر هەمان حیزب بە زۆری حوکم دەکات.

وێنەی یەکەم وێنەی خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی هەینی ڕابوردووە و وێنەی دووهەم ، وێنە سەربازێکە کە داوا لە خۆپیشاندەران دەکات کە “ئاژاوە” نەنێنەوە و ڕێگا بدەن خەڵکی مافی خۆی بەکاربهێنێت لە هەڵبژاردنی “نوێنەریا”،  بێ گومان هەڕەشە و گوڕەشەش بەردەوامە.

لەوێش هەمان تاس و حەمامە کە خەڵکانێك کە چالاکن و دەسەڵات لێیان دەترسێت ، دەگیرێن و دەفڕێنرێن.