All posts by azadebram

هەژاریی منداڵان لە بریتانیا

20/10/2020

ساڵ بە ساڵ باری ژیان و بژێوی خەڵکی لە بریتانیا خراپتر دەبێت کە ئەمەش بەشی زۆری لەسەری منداڵان و کەمئەندامان و خانەنیشنکراوان و ژنان و پیاوانی سەڵت کە لەگەڵ منداڵەکانیانا دەژین.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەم ڕۆژانە سەبارەت بە بژێوی منداڵان،  لە باکوری ڕۆژهەڵاتی بریتانیا هەژاریی لە نێوانی منداڵاندا لە نێوانی ساڵی 2014/2015 بۆ 2018/2019 بە ڕێژەی لە سەدا 9 هەڵكشاوە.

لە بەشی میدلاندی بریتانیا ئەم ڕێژەی هەژارییە لە نێوانی هەمان ساڵانی سەرەوەدا زۆر خراپترە و بە ڕێژەی 12.5 هەڵکشاوە.

هاوکاتیش لە 8 شارەوانی بریتانیا ڕێژەی منداڵانی هەژار بۆ هەمان ساڵانی سەرەوە بە بڕی 41.1  چووەتە سەرەوە . 

ڕاپۆرتەکە ئەوەش دەخاتە پێشچاو کە لە سالی 2018/2019 دا لە سەدا 30 منداڵانی بریتانی لە هەژاریدا ژیاون .  پێناسەی هەژاریش : منداڵانێك کە لە ماڵێكدا پەروەردە بکرێت داهاتی خێزانەکە پاش لێدەرچوونی کرێی خانوو یاخود سلفەی عەقار ، داهاتەکەیان لە خوار لە سەدا 60 وە بمێنێتەوە ، واتە لە سەدا 40 چووە بۆ کرێی خانوە یاخود سلفەی عەقار.

لە بەشێکی بریتانیا کە پێیدەڵێن ئینگلەند لە سەدا 31ی منداڵانی لە خوار هێڵی بژێوییەوە دەژین بە بەراورد بە لە سەدا 28 لە وێڵس و 25 لە ئیرلەندەی باکور و بە ڕێژەی لە سەدا 24 لە سکۆتلەند.

لە لەندەن 3 شارەوانی لە هەموان خراپترن کە ڕێژەی منداڵانی هەژار بە بڕی لە سەدا 55.4  ،  50.3  ، 41.6   و لە بێرمینگەهامیش لە سەدا 41.6 کە لە دەرەوەی لەندەن بەرزترین ڕێژەیە.   خەمی ئێستاش ئەوەیە کە ئەم ڕێژەیە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە کە بووەتە هۆی کەمی ئیش و دەرکردنی کرێکاران و زیادبوونی نرخی پێداویستییەکانی ژیان ، ئەم ڕێژانە لە هەڵکشانا دەبن و چارەسەری ئەم هەژارییەش زۆر زۆر زەحمەت دەبێت.                                                                                                       

نامەکەی ئێما گۆڵدمان و ئەلێکسەندەر بێرکمان وPerkus بۆ ترۆتسکی و زەینۆڤیڤ

نامەکەی ئێما گۆڵدمان و ئەلێکسەندەر بێرکمان وPerkus بۆ ترۆتسکی و زەینۆڤیڤ

13/03/2021

کاتێك کە هێڕشی سوپای سووری بەلشەفیك بۆسەر کرێکاران و دەریاوانان و جوتیارانی کرۆنشتادت دەستیپێکرد ، ئێما گۆڵدمان و ئەلێکسەندەر بێرکمان و Perkus ی سکرتێری نقابەکانی کرێکارانی ئەمەریکا ویستیان بکەونە بەینیانەوە.  بۆ ئەمەش ڕاگەیاندنێکیان [ ستەیتمێنت] نوسی و ناردیان بۆ سەرۆك زەینۆڤیڤ بە ئاگاییەوە داوای کردنی سوڵحیان، کردبوو.  لە ڕاگەیاندنەکەدا، نوسیبوویان:

” بی دەنگی لە ئێستادا نەك هەر مەحاڵە بەڵکو تاوانیشە، ئەوەی کە ڕوودەدات ئێمەی ئەنارکستی ناچارکردووە کە بە ڕاشکاوانە، بێ پێچوپەنا قسەبکەین و هەڵوێستی خۆمان هەر لەو بارەوە لە بەرانبەر ئەم بارودۆخە هەنووکییەدا، وەرگرین. 

گیانی ئەم ناڕەزایی و بێزاری و  پشێوییە لە لایەن کرێکاران و دەریاوانەکانەوە سەرەنجامی ئەو ڕاستییەیە کە داخوازیی، گوێپێدانی جددی دەوێت.  سەرما و برسێتی بواری بەم ناڕەزایی و پشێوییە داوە ، بزربوونی [ غائیب] لانیکەمی ئەگەری گفتوگۆ و لێدوان و ڕەخنەکردن، کرێکاران و دەریاوانەکانی ناچارکردوە بە فەرمیکردنی دەربڕینی دەنگی گلەیی و ناڕەزاییەکانیان.

جەردە و ڕێگرە گاردە سپییەکان حەزدەکەن و دەتوانن ئەم ناڕەزیی و بێزارییە بۆ بەرژەوندییە تایبەتییەکانی  خۆیان بەکاربهێنن. شاردنەوەی خۆیان لە پشتی دەریاوانەکانەوە داوای ئەنجوومەنی دەستوریی ، ئازادی مامەڵە و بازرگانی و لەم شێوە داخوازیانە، دەکەن و بارودۆخەکە دەقۆزنەوە.  ئێمەی ئەنارکیست دەمێکە هەڵەی بنەڕەتی ئەم داخوازیانەمان کەشفکردووە  و ئێمە لە پێش هەموو کەسێکەوە بانگەشەی شەڕ لە هاوشانی یەکدییەوە دژ بە بەهەر هەوڵێکی  دژە شۆڕشێك بەیەکەوە دەکەین لەتەك هەموو برادەرانی شۆڕشی کۆمەڵایەتی هەتا لە لاشانی بەلشەفیکەکانیشەوە.

ئێمە ڕامان وایە کە بەیەکادانی نێوانی حکومەتی سۆڤییەت و کرێکاران و دەریاوانەکان دەبێت لابەلابکرێتەوە نەك بە چەك، بەڵکو بە ڕێگای شۆڕشگێڕانە ، برایانە و ڕێکەوتن بە گیانی هاوڕێیانەوە.  گەر حکومەتی سۆڤییەت بییەوێت پەنا بۆ خوێنڕشتن بەرێت لەم بارودۆخەی ئێستادا  ئەوە نە هەڕەشە دەبێت لەسەر کرێکاران و نە ئارامکردنەوەشیان، بەڵکو بە پێچەوانەوە ئەمە تەنها خزمەتی زیادکردنی قەیرانەکە و بەهێزکردنی کار و هەوڵی هاوپەیمانان و دژە شۆڕشگێڕەکان دەبێت.

چی تر لەوە خراپترە؟ کە هێز لە لایەن حکومەتی کریکاران و جوتیارانەوە بەکاربهێنرێت دژ بە کرێکاران و جوتیاران کە کارەساتێکی پێچەوانە هاندەدات لە بزوتنەوەی شۆڕشگێرانەی نێونەتەوەییدا، کە ئەنجامەکەی زامیکی  قووڵدەبێت  بۆ شۆڕشە کۆمەلایاتییەکە. هاوڕێیانی بەلشەفیك پێشئەوەی کە درەنگ بکات با کاردانەوەتان هەبێت ، ئێوە دەتوانن لێرەدا هەنگاوی کاربڕانە  بنێن. 

ئێمە ئەم پێشنیارەتان دەخەینە بەردەم : هەڵبژاردنی کۆمۆسوێنێکی پێنج ئەندامی کە ئەنارکیستەکانیشی تێدا بێت.   ئەم کۆمۆسوێنە دەتوانێت بچێت بۆ کرۆنشتادت بۆ لابەلاکردنەوەی بەرکەوتنەکان لە ڕێگای ئاشتییانەوە.  لە بارودۆخی هەنووکەییدا ئەمە زیاترین حەلێکی ڕادیکالانەیە کە گرنگی خۆی هەیە بۆ شۆڕشگێڕە نێونەتەوەییەکان.”

بۆ بەدبەختی بێرکمان، بەلشەفیکەکان داخوازییەکەیان فەرامۆشکرد.

لە ڕۆژی 7 ی ئازاردا بە تەواوی مەدفەعییە دوورهاووێژەکان بەڕێکران، لەم ڕۆژەدا بێرکمان لە ڕۆژژمێرەکەیدا نوسی ” ڕۆژانی عەزاب و بۆردومان  ..” دڵم بێ هۆشە و بی ئومیدە ، شتێك لە مندا مردووە، خەڵك لە شەقامەکانا ملکەچ و خەمناکن ، سەرسام و ونن ، هیچ کەس باوەڕی بە خۆی نییە قسە بکات ، هەورەتریشقەی  ڕێژنەی گولە ئاسمان کوندەکات.”

سەرکوتکردنی کرۆنشتادت کارایی تا ڕادەی تێشکان لەسەر بێرکمان، دروستکرد ، بێ ئومێدانە بێ هوودە بە شەقامەکانی پیترۆگرادا دەهاتو و دەچوو.

ئەودواتر دێتەوە سەرڕۆژژمێرەکەی و دەنوسێت ” ” ڕۆژەکان خۆڵەمێشیانە تێدەپەڕن” ….”پشکۆکانی ئومێد یەك بەدوای یەکدا لە گەشانەوە کەوتون، ترس و تیرۆر و دیکتاتۆریەت و دەسەلاتدارێتی ڕەها  ئەو ژیانەی کە لە ئۆکتۆبەردا لە دایکبوو تێشکان. دروشمەکانی شۆڕش بە فیڕۆچوون ، هەناسەکانی دوێنی ملیۆنانی بە هیلاکەتی مردن برد، سێبەری ئەمڕۆش وەکو پۆشاکێکی ڕەش وڵاتی داپۆشیوە،  دیکتاتۆرییەت جەماوەری لەژێر پێدا پلیشاندۆتەوە.  شۆڕش مرد ، ڕۆحی کێویی و یاخیی هاواردەکات …..من بڕیارمدا ڕووسیا بەجێبهێڵم ”    

دەوڵەت و دەسەڵاتی بزنس

دەوڵەت و دەسەڵاتی بزنس

زاهیر باهیر

مارتی 2021

ماوەیەك لەمەوبەر لە دەمەتەقێیەکی درێژدا لەگەڵ برادەرێکی زۆر نزیکمدا، کە ئەنارکیست نییە، ئەو باوەڕی وابوو ئایندەی بەشەرییەت جۆرێك لە سۆشیالیزم دەبێت، بەڵام نەك ئەو جۆرەی کە ئەنارکیستەکان دەیانەوێت.

برادەرەکەم بۆچوونی وابوو کە پێویستیی دەوڵەت وردە وردە لە کەمبوونەوەدا دەبێت، تا ڕادەی پێویستی نەبوون، تاکو  ئەوەی کە کۆمەڵ چی تر لە لایەن دەوڵەتەوە بەڕێوەنابرێت.  پاساوی برادەرەکەم ئەوە بوو کە ئەندامانی کۆمەڵ خۆیان زۆر بە ئاگا دەبن، هۆشیاردەبن  و بەرپرسیاردەبن کە یەك ئاگای لەوی تر دەبێت و ئاگاشیان لە کۆمەڵ دەبێت.  کۆتایی قسەکانی بەوە هێنا ” مادام کۆمەڵ لە لایەن ئەندامەکانیەوە بەڕێوەدەبرێت ئیدی دروستکەرانی یاسا ناپێویست دەبن” .

بێ گومان ئەنارکیستەکان قسە لەسەر سۆشیالیزم دەکەن، بەڵام بە شێوەیەکی پلانبۆکراو نا، ئەوەندە هەیە کە کۆمەڵ، کۆمەڵێکی ناچینایەتی و ناقوچکەیی دەبێت.  ئەنارکیستەکان نەخشەی داهاتوی کۆمەڵ ناکێشن کە چۆن ببێت و چۆن بەڕێوەببرێت.  ئێمە وا بیردەکەینەوە و کاری هاوبەش بۆ دروستکردنی کۆمەڵێك دەکەین کە لە لایەن هەمووانەوە کۆنترۆڵبکرێت، بەڕیوەببرێت.  لەو کۆمەڵەدا کەسێکی بەرپرس نابێت کە هەیمەنەمان بکات و بمانچەروسێنێتەوە، کۆمەڵێک دەبێت، بێ بەڕێوەبەر، بێ بوونی کرێچێتی و بێ خاوەنخانوو، بێخاوەندارێتی تایبەتی و بێ حکومەت.   ئێمە  بە وردی و درێژی باسی ئایندە ناکەین، ئەوە کاری ئەوانەیە کە لەو کۆمەڵەدا دەژین، کە چۆن ڕێکیدەخەن، چۆنیش خۆیان بەڕێدەخەن.

لێرەدا چەند پرسیاێکی سەرەکی و بنەڕەتی دێتە پێشەوە. ئایا ڕۆڵی دەوڵەت لەناو دەچێت کاتێك کە کاپیتاڵیزم بەهێزتر دەبێت؟ ئایا دەوڵەت وردە وردە لەخۆیەوە وندەبێت یاخود خۆی هەڵدەوەشینێتەوە؟ ئایا تیئوری نیولیبراڵ شکستیهێنا لە کەمکردنەوەی هەندێك  یاخود هەموو وەزیفەکانی دەوڵەت ؟ ئەگەر ئاوایە، بۆچی لە ئێستادا بەهێزیی دەوڵەت لە هەموو سەردەمەکانی پێشتری دەبینین؟  بێ گومان زۆر پرسیاری دیکەش سەبارەت بەم بابەتە، هەن.

با هەر بە کورتی لە مێژوی نوێی دەوڵەتەوە، لیبرالیزم، تئیوری نیولیبرالیزمەوە دەستپێبکەین. زۆرێك لە ئێمە دەزانن مێژوی دەوڵەت کۆنە، لانی کەم دەگەڕێتەوە بۆ 10،000 ساڵ، ڕەنگبێت درێژتریش، بە قۆناخی جیا جیادا تێپەڕیوە و گەشەی کردووە هەر ئاواش وەزیفەکانیشی جیاواز بووە بەگوێرەی ئەو کۆمەڵەی کە لێوەی سەری دەرهێناوە. دەوڵەت  وەختێکی زۆری ویستوە تا گەیشتوە بەم شیوە مۆدیرنەی ئێستای.

دەوڵەت بە هەر قۆناخێکدا تێپەریبێت لە ڕوی مێژووییەوە یاخود وەکو ئێستای، هەمیشە ململانێی گەورەی لەگەڵ بزنسدا هەبووە.  لەگەڵ ئەوەشدا هیچ لایەکیان ناتوانن بە بێ ئەوی دیکەیان بژین، بەڵام هەر یەکەیان بۆ بەرژەوەندی خۆی دەیەوێت ئەوەی دیکەیان بخاتە ژێرفرمانییەوە.

لە ئێستادا دەوڵەت وا دەبینرێت کە وەزیفەکانی خۆی بەرجەستەکردووە، لە جەوهەریدا باوەشی بە ئابووریی لیبراڵ و تیئوری نیولیبراڵدا کردووە.  لە کاتێکدا کە دەوڵەت بەتەواوی ناگونجێت لەگەڵ بەشەکانی بزنسدا بە گشتی و لەگەڵ کۆمپانیا زەبەلاحەکانا بەتایبەتی ، کۆمپانیا گەورەکان هەمیشە لە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکدان بۆ ریفۆرمکردنی دەوڵەت بۆ بەرژەوندییەکانیان و  گەیشتن بە ئامانجەکانیان.

یەكێك لە هەوڵە سەرەکییەکان کە بۆ ڕیفۆرمکردنی سیستەمی ئابوریی لە چەرخی ڕابوردوودا، درا ، نیولیبرالیزم بوو. گروپێك لە لیبراڵەکان ویستیان کۆمەك بە شێوازی بازاڕی ئابووریی بکەن، پڕۆگرامێکیان لە کۆبوونەوەیەك کە لە پاریس لە ساڵی 1938 دا کرد، دانا. لەوانەی کە نوێنەربوون دوو پیاو کە پێناسەی ئیدۆلۆجییان دەکرد ، Ludwig von Mises و Friedrich Hayek بوون. ئەوان باوەڕیان بە دەرفەتدانی تاك بوو، بە بڕوای ئەوان حکومەت بەربەستێکی گەورەیە لە ڕاوەستانی گەشەی تاكدا. هاوکاتیش نیولیبراڵ خۆشحاڵە بە تاك و تاکگەرایی دژ بە ” بەدەستی جەمعی کۆمەلایەتییە” وەکو چۆن مارگرێت تاچتەر وتی.  لە ساڵی 1944د Friedrich Hayek لە Road to Serfdom جەدەلی ئەوەی دەکرد   ” پلانەکانی حکومەت کە تاك و تاکگەرایی تێدەشکێنێت، بێ هوودە بەرە و کۆنترۆڵی تۆتۆلیتاریانە ملدەنێت”

لە ساڵی 1947 دا  Friedrich Hayek یەکەم ڕێکخراوی دروستکرد کە کاری بڵاوکردنەوەی دۆکتەرینی نیولیبراڵیزم بوو، کە لە ڕووی داراییەوە لە لایەن ملیۆنەرەکان و دەزگەکانیانەوە، کۆمەکی پێکرا.

دۆکتەرینی نیولیبرالیزم زۆر چڕو پڕ بوو لەبارەی ئامانجی ئازادکردنی کەرتە گەورەکانی بزنس لەدەست دەوڵەت بۆ بەتایبەتکردنیان، بوو. بەکورتی دیدی Hayek ئەوە بوو کە حکومەت بەری مونافەسە نەگرێت دەربارەی مۆنۆپۆلیکردن. ئیدۆلۆجی نیولیبرالیزم پوکانەوەی دارایی لەگەڵ خۆیدا هێنا، کارەساتی ژینگە، هەتا داڕمانی هێواشی کەرتی گشتی تەندروستی و پەروەردە و فێرکردنیشی گرتەوە.  بە ڕوونی هەڵگیرسانی جەنگ بوو لە هەموو بەرەکانا دژ بە کۆمەڵ، ئەمەش نەك هەر قەیرانی ئابووریی خولقاند، بەڵکو قەیرانی سیاسیشی دروستکرد .

لە لایەکی ترەوە ، سیاسەتی ئابووری کینزیی هەبوو ، ئەم سیاتەش لە لایەن ئابووریناسی بریتانییەوە، John Maynard Keynes لە ساڵانی 1930 کانا کێشرابوو.  تئیورەکەی کینز وەڵامێك بوو بە قەیرانە مەزنەکەی بریتانیا، کە ئەو زۆر بە توندی ڕەخنەی لە تئیورەکانی  ئابووریی پێشتر، کرد، کە ئەو بە “classical economics ” ئابووریی کلاسیکیانە، ناوی دەبردن. ئەو باوەڕی وابوو کە دەستتێوەردانی حکومەت بۆ مۆدیرەکردنی  پرسی گەشە و داڕمان لەچالاکی ئابوورییدا، زەروورە.

لە سەراپای 1950 کانا، هەژموونی کینز لە پلەی باڵادا بوو ، ئەوەش کاتێک گەشە و پێشەوەجوونی ئابووری سەرمایەداریی لە سەرا بوو کە بڕی گەشەی ئابووری و کەمی بەتاڵە، لە باڵادا بوو.  ئەمەش لای سەرۆکی پێشینەی ئەمریکا ڕیجارد نیکسۆن، وا دەنگی دایەوە کە بڵێت ” ئێمە ئێستا هەموومان کینیزین “. 

سیاسەتەکانی کینز زۆر بڕیان نەکرد. لە کۆتایی ساڵانی 1960 کانا گۆڕانێکی گەورە ڕوویدا و پارسەنگەکە گۆڕا  هەوەها ئەوەش دەرکەوت کە ئاڕاستەی ئابووریی بەرەو بەتایبەتکردنی کەرتە ئابوورییەکان دەڕۆیشت. بە گوێرەی قسەی ئەم دوو ڕۆژنامەوانە لە بەشی ئابووریدا Larry Elliott و Dan Atkinson ” ساڵی 1968 ساڵێکی گرنگ بوو کاتێك کە پاوەر ئاڕاستەی خۆی گۆڕی بەرەو کەرتە تایبەتەکانی وەکو یاریکەران بە دراو” سیاسەتە ئابوورییەکانی کینز بە فەرمی لە ساڵی 1979 دا، حکومەت دەستبەرداری بوو، بەم شێوەیە سیاسەتەکانی کینز درزی تێکەوت و تێشکا و قەیرانی ئابووریش قوڵتر بووەوە.  ئا لەو کاتەدا Milton Friedman  وتی ” کە وەختی هات  تۆش دەبێت بیگۆڕیت…چونکە جێگرەوەی ئامادکراو هەبووە کە هەڵیبژێریت”

کاتێك کە مارگرێت تاچتەر و ڕۆناڵد ڕێگن دەسەڵاتیان گرتەدەست، ئیتر تەواوی پاکجەکە، هەر زوو بە دوویدا دێت : کەمکردنەوەی بڕی زۆری باج لەسەر دەوڵەمەندەکان ، تێشکانی نقابەکان، ئاوەڵاکردنی دەستی بزنس بە شلکردنی یاساکان، بەتایبەتیکردنی کەرتەکانی دەوڵەت .  هەموو ئەمانەش هاوپشتییان لێکراو  کۆمەکیان پێکرا  لە لایەن دامەزراوە فرەجۆرەکانی وەکو صندوقی دارایی نێودەوڵەتان،  بانقی جیهانی ، پەیمانی ماستریخت و ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی ، بەم شێوەیە سیاسەتی نیولیبراڵ سەپێنرا بێ بوونی ڕەزامەندی دیمۆکراتیانە. لەوەش ئاشکراتر ئەم سیاسەتانە لە لایەن پارتەکانی کە خۆیان بە چەپ دەزانی، قۆزرایەوە، لە ناویانا پارتی کرێکارانی بریتانیا و پارتی لیبراڵدیۆمکرات.  ئەمەش چاوەڕوانکرابوو، وەك جۆن مەیجەر کاتێك  هەڵبژێررا بۆسەرەکوەزیرانی بریتانیای   لە ساڵی 1992 دا وتی ” 1992 سۆشیالیزمی لە بریتانیادا کوشت ….. بردنەوەکەمان یانی لە نێوانی ساڵی 1992 و 1997 دا پارتی کرێکاران دەبێت بگۆڕێت”  

قوتابخانەی/ زانکۆی شیکاگۆ کە بە کوڕانی شیکاگۆش ناسراوە، پاکجێكی بۆ چەند وڵاتێك ئامادەکردبوو ، لەوانە : میسر و وڵاتانی ئەمەریکای لاتینی بەتایبەتی وڵاتی چیلی. Hayek لەیەکەم سەردانیدا بۆ ئەوێ کە یەکەم ولات بوو پلان و پڕۆگرامە نوێیەکە بە تەواوی جێ بەجێکرا، ئەو بە ڕۆژنامەوانە چیلییکانی وت ، گریمانی ئەوە هەیە و دەکرێت کە ” دیکتاتۆر لە ڕێگای لیبراڵانەوە فرمانداری بکات”  ئەو ئەوەی پێباشترە ” دیکتاتۆرێکی لیبراڵ لە حکومەتێکی دیمۆکرات کە لیبرالیزمی پێباش  نەبێت.  پەسەندکردنی تایبەتیم بەرەو دیکتاتۆرییەتی لیبراڵ ڕۆیشتنە، نەك بەرەو حکومەتێکی دیمۆکرات کە بەتاڵ بێت لە لیبراڵیزم”

هەر ئاواش نابێت سەرسام بین کاتێک Friedman و  Hayek دڵخۆشانە باوەشیان بە سیاسەتەکانی نیولیبراڵدا کرد هەر ئاواش Naomi Klein  لە کتێبی The Shock Doctrine‘دا نوسیوێتی ” تئیوری نیولیبراڵ لایەنگری بەکارهێنانی قەیرانەکانە بۆ سەپاندنی سیاسەتە نەخوازراوەکانە کاتێك کە خەڵکی بۆچوون و هۆشیان لە ئاراستەی خۆی لایداوە.  بۆ نموونە: دوای کودەتاکەی پینۆشێت لە چیلی  و شەڕی عێراق و باوبۆڕفتانەکەی کاترینا، کە فریدمان ئاوا باسی دەکات ” دەرفەتێكە کە ڕیفۆرمی رادیکالانەی  سیستەمی پەروەردە و فێرکردن بکەیت” .

دوای نزیکەی 40 ساڵ، قەیرانی دارایی 2008 و ڕکودە گەورەکە، نیولیبراڵزمی لە سکە لادا و هێز و توانای خۆی لەدەستدا و هەرەسیهێنا. لەو کاتەدا هەندێك لە حکومەتەکان و ئابووریناسەکان ویستیان بگەڕێنەوە سەر حەلەکانی کینزی ئابووریناس، بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی چەرخی 21 .  ئەمانە  نەیاندەتوانی یاخود نەیاندەویست کە تێبگەن یاخود هەر ئەو ڕاستییەیان فەرامۆش کرد کە حەلەکانی چەرخی رابوردوو ناتوانێت گرفتەکانی ئەم چەرخەی ئێستا چارەسەربکات. هۆکاری ئەمەش ڕوونە کە گرفتەکان گرفتی بناخەیی  خودی  سروشتی سەرمایەدارییە ، ئیتر هەر ناو و هەر شێوەیەك وەرگرێت، ئەو حەلانە چی دی کار ناکەن.

نیولیبراڵیزم درێژەی کێشا و کارایی خراپی داناوە، لە هەر شوێنێك بەجێگەیەنرابێت کارەساتی گەورەی بۆ ئەو شوێنە هێناوە. یەکێک لەو وڵاتانە ئەمەریکایە، کە دەیتایەك ئاوای نیشاندەدات ” لە سەردەمی نیولیبراڵدا کەلێنی سامانی نێوانی ڕەگەزەکان  باشترنەبوو. لە ساڵی 1979دا بڕی کرێی سەعاتی کاری هەفتانەی  کەسێکی ڕەشپێست لە ئەمەریکا لە سەدا 22 کەمتر بووە لە هی سپی پێستێك .  لە ساڵی 2015 دا ئەم کەلێنە چووە لە سەدا 31.  سەبارەت بە ژنێکی ڕەشپێست  جیاوازی کرێ لە 1979 دا تەنها لە سەدا 6 بووە بەڵام لە 2015 دا ئەمە بازی دا بۆ لە سەدا 19.  خاوەندارێتی خانوو یەکێك بووە لە ڕێگا سەرەکییەکان کە خێزانەکان بە تێپەڕینی وەخت سامانیان لێی دروستکردووە، بەڵام خاوەندارێتی خانوو لە نێوان ئەفریقییەکانی ئەمەریکادا لە ساڵی 2017 دا زۆر کەمتر بووە لە سەردەمی شۆڕشی مافی مەدەنی، لەو کاتەی کە هەڵاواردنی ڕەگەزایەتی یاسایی بووە” .  بارودۆخەکە ئەوەندە خراپ بووە کە زانا سیاسییەکان بانگەشەی ئەوەیان کرد کە ” ئەمریکا چی تر بە دیمۆکراتی یاخود کۆماریی ناناسرێت ، بەڵکو بە ئۆلیگارکی – حکومەتی دەوڵەمەندەکانە و لە لایەن دەوڵەمەندانەوە و بۆ دەوڵەمەندانە”

هەندێك ئابورییناس لەوانە Paul Krugman جەدەلی ئەوەی دەکرد کە بارودۆخی ئابوریانە وەکوە ئەوەی سەردەمی بەشی یەکەمی چەرخی بیستە.

لەبەر ڕۆشنایی ئەوانەی سەرەوەدا دەتوانین ببینینن کە حکومەت و دەزگەی بزنس لە هەموو وڵاتێك لە زۆر ڕووەوە تێکەڵن و بەیەکەوە بەستراونەتەوە و پاشکۆی یەکن . یەکێتیان زۆر بەهێزترە تاکو کەرتکارییان، بەیاکادان و بەرکەوتنیان شتێك نییە زیاتر لە هەوڵێك نەبێت لە یەکگرتنیانا دژ بە کۆمەڵ. ئەوان لە یەکدی جیاناکرێنەوە، بەڕێوەبەرە گەورەکانی کۆمپانیا زەبەلاحەکان، سەرکردە سیاسییەکان، کەسە فەرمییەکانی حکومەت هەموویان لە هەمان چینی کۆمەڵایەتییەوە هاتوون.

دەوڵەت پایەی سەرەکی سیستەمەکە و ئابورریەکەیەتی، کار لەسەر بەجێگەیاندنی وەزیفەکانی بزنس و زیادکردنی قازانجیان دەکات. ئەوە حکومەتە کە شێوەی، فۆرمی چالاکیەکانی بزنس و ژینگەیەکی گونجاو  و بەکار بۆ بزنس دەخولقێنێت. ئامانجی بزنس دروستکردنی قازانجە لە کاتێکدا ئامانجی حکومەت دابینکردنی سەقامگیریی و گەشەی ئابووری و زامنکردنیانە. بزنس هەژموونێکی گەورەی لەسەر حکومەت هەیە کاتێک کە بزنس سەرمایەگوزاریی بە قورسی لەسەر پرۆژە گەورە و فراوانەکان دەکات.

حکومەت بە ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ یاسا و ڕووڵەکانی بەسەر دەزگەکانی بزنسدا دەسەپێنێت کە دەتوانن چی بکەن و چی نەکەن تاکو هەژموونی خۆی لەسەر سیاسەتی ئەم دامەزراوانە دانێت لەگەڵ پرس و بڕی باج دا.

ئامانجی سەرەکی بزنس دروستکردنی قازانجە و حکومەتیش هەموو شتێکیان دەخاتە بەردەست، تەنانەت حکومەت یارمەتییان دەدات لە دامەزراندنی پێداویستییەکانی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکان.  ئەمەش بە هاندانی تەماح لە ناوچە کەم گەشەکردووەکانی وڵاتەکە.

 حکومەت و سیاسییەکان دەیانەوێت لە هەڵبژاردنی ئایندەدا بێنەوە دەسەڵات ، پێویستیان بە کۆمەك و یارمەتی بزنس هەیە.  بۆ ئەمەش ئەمان دەیانەوێت کۆمپانیا گەورەکان ڕازی بکەن و ئەوانیش دەیانەوێت ڕۆڵ و هەژموونیان  لە حکومەتدا هەبێت.

کۆمپانیا زەبەلاحەکان و بزنسەکانی دیکە زۆر باش دەزانن کە دامەزراوەیەك  بتوانێت پاریزگاریان لێبکات و دەوامیان پێبدات حکومەتە، دەوڵەتە. ئەوان دەزانن کە پۆلیس ، یاسا، دادگا، سوپا، تۆڕی سیخوڕیی و هەروەها سیستەمی پەروەردە و فێرکردن، تەواوی ئەمانە لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدان. زۆر باش دەزانن کە کاتێك نابووت دەبن، دەوڵەت فریایان دەکەوێت و ڕزگاریان دەکات، کاتێکیش کە رووبەڕووی هەڕەشە لە لایەن کرێکاراکانیانەوە دەبنەوە ، دەوڵەت هەموو ڕێگایەك دەگرێتەبەر بۆ پاراستنیان.

دەوڵەت، حکومەت و بزنس یەکدییان پێویستە. لە ئابووری گڵۆبەڵی ئەمڕۆدا بزنسمانەکان  هیزێکی گەورەن لە پشتی ئابوورییەوە هەروەها دەوڵەتیش ماوەیەکی ئێکجار درێژە کە ئەویش هێزێکی زۆر گەوەرەیە لە ئابوورییدا.

هەر لەبەر ئەمەشە ئەنارکیستەکان پەیگیریی لەوە دەکەن کە تێکۆشان دژ بە سیستەمەکە، خاوەندارێتی تایبەتی لە حکومەتدا و دەرەوەی حکومەت و  دەستەبژێر، زەروورە و خەبات  بۆ کۆمەڵێکی ناچینایەتی و ئاسۆیی  ڕوودنادات بێ خەبات کردن دژ بە دەسەڵات و پاوەر و دەوڵەت.

Zaherbaher.com

خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی پۆڵۆنیا بەردەوامن و لە گەشەکردندایە :

زاهیر باهیر

27/10/2020

لە دوای هاتنی نقابەی هاوپشتی [سۆڵیدارەتی ] بۆ سەر حوکم بە هەرەسهێنانی دەوڵەتی بەناو سۆشیالیست، خەڵکی لە پۆڵۆنیا وەکو سەراپای بلۆکە بەناو کۆمۆنیست و سۆشیالیستەکانی ڕۆژ هەڵاتی ئەوروپا و شوێنەکانی دیکە،  هەوای ئازادیی و ئابووریی لیبراڵ لەکەلەی دابوون ، نەیاندەزانی کە لەژێر ڕژێمە بەناو بەناو کۆمۆنیستەکانا دەمیان كڵۆم درابوو ، بەڵام ئێستا لەژێر ڕژێمی لیبراڵدا  دەمیشیان و سکیشیان كڵۆمدراوە .  ئەوەیە جەوهەری سیاسەت و ئابووریی لیبراڵ و نیێولیبراڵ .

هەر لەو کاتەوە بارودۆخی ژیانی زۆربەی زۆری خەڵکی لە پۆڵۆنیا و لە خراپبوون و داڕماندایە ،  زائیدەن  زیادبوونی گروپ و ڕێکخراوی فاشی و ڕایسسیزم و ڕۆژ بەڕۆژ کەمبوونەوەی ئازادییەکانی دانیشتوانیی، بەتایبەت ژنان.

لە ڕۆژی 5شەمەی ڕابوردووەوە خۆپیشاندانەکانی ژنان بۆ مافی ئاسایی خۆیان کە مافی بڕیاری  لەباربردنی کۆرپەکانیانە ، بەردەوامە .  لە ڕۆژانی شەمە و یەكشەمەدا خۆپیشاندانەکان زیادیان کرد، لەمڕۆدا، 2شەمە، گەیشتۆتە 150 شار و شارۆچکەی  پۆڵۆنیا و کرێکارانێکی زۆریش بۆ هاوپشتییان لە مانگرتن دان ، لەوانە کرێکارانی کانەکانیش.

خۆپیشاندانەکان دژ بە دەستوری حکومەت و دەوڵەت هەروەها دژ بە پیاوانی کەنیسە و ئەو گروپە ڕاستڕەو و فاشیانەشە کە لەگەڵ کەنیسە و قەشەکان و دەوڵەت و یاساکانیانن.  لە ئێستادا پۆلیس پارێزگاری هێڕشی خۆپیشادنەرانی بۆ سەر کەنیسەکان، بۆ ناکرێت، بۆیە لە لایەن گروپە ڕاستڕەواکان و فاشییەکانەوە پاسەوانییان لێدەکرێت و دەپارێزرێن.   

خەڵکی ڕۆژانە لە شۆڕشدان ، خودی ژیانیش شۆڕشە

زاهیر باهیر

26/10/2020

هەموو بەگژاچوونەوەیەکی دەسەڵات، ئیتر دەسەڵات پۆلیس بێت لەسەر شەقامەکان، بەڕێوەبەری کارگەیەك کۆمپانیایەك بێت، کولتورێکی باوی دواکەوتوو بێت ، داخوازی داواکارییەکی ڕەوای خەڵکی بێت … تد هەمو ئەمانە هەنگاوێکی شۆڕشگێڕانەن لە تەواوکردنی شۆڕشی ئایندەی کۆمەڵایەتیدا ڕۆڵی خۆیان هەیە و نزیکمان دەکەنەوە.

ئەوانەمان کە دەمانەوێت بە کودەتایەکی حیزبی، سەربازیی، پەڕلەمانتاری یاخود لە کاژێرێکی سفردا شۆڕش ڕوووبدات ، ئەوانەمانن کە  دەیانەوێت دەقی نێو کتێبەکان بەسەر کەتواردا جێ بەجێ بکەن ، ئیدۆلۆجی جێگرەوەی هزر بکەن، ئیدۆلۆجی جێگرەوی تێڕامان و شەن و کەوکردنی واقیعەکە بیت ، سەرکردەی کارامە و کەسایەتی خاوەنکاریزما …کارایی ئەمانە بخەنە جێی کارایی خودی جەماوەرەوە ، ئەوانەمانن کە بەرنامە و ویستی خۆمان دەخەینە شوێنی بارودۆخ و زەمینەی مەوجود، کە ئەوە خۆشی دەکات و دەیلوێنێ بۆمان..

شۆڕش ئەو پرۆسە بەردەوامە ڕۆژانەیە کە هەر کۆمەڵە و هەر گروپە و هەر لایەنە لە لایەن خۆیەوە و لە جێی خۆیەوە دژایەتی هەموو چەشنەکانی زوڵمووزۆر دەکات کە لەبەرامبەریدا ، لەبەرامبەر چینەکەیدا ، توێژاڵەکەیدا ، کۆمەڵەکەیدا ڕۆژانە ڕووبەڕووی دەبێتەوە کارەسات دەچێژی لە تەکیا.

هاتنە سەر شەقامی گەنجەکانی نایجیریا کە زۆر ترین گەنج لەو وڵاتەدا هەیە  بەبەراورد بە وڵاتانی دیکەی ئەفەریقا دژ بە هەژاریی و نەبوونی کار و دڕندەیی پۆلیس تەنها و تەنها بۆ مافی سروشتی خۆیان هەنگاوێکی شۆڕشگێرانەیە و بۆ خودی خۆی شۆڕشێكە.

هاوکاتیش هاتنە سەر شەقامی سەدەها هەزار ئافرەت لە پۆڵۆنیا بۆ هەبووونی مافی هەڵبژاردن لە لەباربردنی کۆرپەلە یا لەبارنەبردنی ، کە  مافێکی سروشتی خودی ئافرەتان خۆیانە و هەر ئەوانن بە پلەی یەکەم دەبێت خاوەن بڕیار بن و دواتر هاوسەرەکانیان ، هاو کەپڵەکەی .. نەك من و تۆ، نەك کەنیسسە و مزگەوت ، نەك دەوڵەت و دەسەڵات و یاسا و میدیا.  مافی سروشتی خۆیانە و هاتننە سەر شەقامیان هەنگاوێکی شۆڕشگێرانەیە.

ئەم پۆستە قسە لەسە دوو جۆر ڕوداو ، دوو هەنگاوی ،دوو جۆر وێنە دەکات کە هەردوکیان هەنگاوی شۆڕشگێڕانەن  کە یەکەمیان:

نایجیرایایە : کە بۆ دوو هەفتەیە سەرەڕای قوربانی دانی 56  کەس و ژمارەیەکی زۆر لە برینداران و ڕفێنراوان هێشتا گەنجان و هاوتەمەنانی دیکە لە ئەبووجەی پایتەخت و لاگۆسی – شاری دووهەم و هەندێك لە شارەکانی دیکە ، لەسەر شەقامەکانن و تەحەدای پۆلیس و دەسەڵات دەکەن سەبارەت بە داخوازییە ڕەواکانیان .  بڕوانە گەنجێك دەڵێت ” لۆژك نییە کە ئێمە بۆ دوو هەفتەیە لەسەر شەقامین و دژ بە دڕندەیی پۆلیس تەنها داخوازی وەستانی کوشتن و هەراسانکردنی پۆلیس دەکەین ، کەچی هێشتا وەڵامی ئەوان هەر  هەمان شتە ” 

گەنجێکی دیکەی ئارتست [ هونەرمەند]ی 23 ساڵ کە کچێکی مۆدێلە کە لە لایەن پۆلیسەوە پشکێنراوە و هەراسان کراوە دەڵێت ” ئەمە ئیلهامە لە بینیی توانا و پاوەرمانا ، لە یەکگرتنمانا … دواوای شتێکی وامان نەکردووە تەنها هەراساننەکردنمان و نە کوشتنمان، هەر ئەوەیە .. من هەرگیز پێشتر بەشداری پرۆتێست و خۆپیشاندانم نەکردووە “

یەکێکی دیکە دەڵێت ” ئێمە ناگەڕێینەوە بۆ دوو هەفتە پێشتر … ئەوەمان بە جێهێڵاوە ژیان ناگەڕێتەوە دواوە .. بەردەوام دەبین “

گروپێك لە پرۆتێستەکە گروپی ئافرەتە فێمەننیستەکانە ، کە گەنجن داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو یەکەیەی پۆلیس دەکەن کە دەسەڵاتێکی زۆریان پێدراوە ، ئەمان هێڵی تەلەفونییان بۆ خۆپیشاندەران دامەزراندووە ، داو و دەرمان دەستدەخەن و چارەسەری برینداران دەکەن، ئیسعفیان ڕێکخستووە و ئامادە کردووە بۆ هاوکاری بریندارەکان لە سەرانسەری نایجیریادا… ئەمە هەنگاوێکی گرنگ و گەورەی شۆڕشگێڕانەیە کە کۆمەڵێك کچانی گەنجی فێمەنیست گەورەترین ئەرکیان نەك خستۆتە سەرشانی خۆیان بەڵکو بەجێیان هێناوە.دووەم پۆڵۆنیا :  هاتنی حکومەتی ڕاسترە و کە چەند ساڵێكە لە پۆڵۆنیا چنگی ناوەتە قوڕگی تەواوی مافەکانی مرۆڤ  بەتایبەتی ئافرەتان.  کە یەكێك لەوانە نەبوونی مافی هەڵبژاردنە لە نێوانی لەباربردنی یا نەبردنی کۆرپەلەدایە .  ڕؤژی 5شەمەی ڕابوردوو دەوڵەت بڕیاری دا لە ڕێگای دەستورەوە کە بە هیچ شێوەیەك لەباربردنی کۆرپەلە ڕێگای پێنادرێت جگە لە 2 حاڵەت نەبێت کە ئەویش : دروستبوونی کۆرپەی سەرەنجامی لاقەی جنسی ، هەروەها دروستبوونی کۆرپە لە نێوانی دوو کەسی خزمی زۆر نزیك ، یاخود لە هەمان خێزان و خانەوادەن .  هەر لەو ڕۆژەوە بە سەدەها هەزار ئافرەت لەسەر شەقامەکانن بڕیاریشە بەیانی ، دووشەمە زیاتر خەڵکی لە سەرانسەری پۆڵۆنیادا، بێنە سەر جادە.  ئەمەش هەنگاوێکی شۆڕشگێڕانەیە کە ئافرەتان و پیاوان لە پۆڵۆنیا هەنگاوی بۆ دەنێن .     

هەندێك لە وتە گرنگەکانی ئێما گۆڵدمان:

هەندێك لە وتە گرنگەکانی ئێما گۆڵدمان:

“گەر هەڵبژاردن شتێکی بگۆڕێیایە ، ئەوە هەر زوو قەدەخە دەکرا “

” ئەگەر نەتوانم سەمان بکەم، نامەوێت ببمە بەشێك لە شۆڕشەکەتان”

” زۆرتریان توخمی توندوتیژی لە کۆمەڵ-دا، بێ ئاگاییە، ئیهمالییە”

” پێمباشە گوڵ لەسەر مێزەکەم بێت لەبری دایەمۆند لەگەردنما”

” دەوڵەت، کەنیسە، هاوسەرگیرێتی [ زەواج] بەتایبەتی خۆشی جنسی ژنان لەناودەبەن”

” هاوسەرگیرێتی,  بە ڕەهایی ژنان دەکاتە توفەیلی پاشکۆ.  لە تێکۆشانا بۆ ژیان بێتوانای دەکات، هۆشیاری کۆمەڵایەتیی ئیبادە دەکات، تێڕامانی مەشلوول دەکات،   بەمەش دواتر بە جوانی خاوەندارێتی  بەسەردا دەسەپێنێت،  کە لە ڕاستیدا  کەمینێکە ، داوێکە ، نکوڵییە لە کەسایەتی مرۆڤ”

 پیاو توانیوێتی لاشەکان کەنەفت و ملکەچ بکات، بەڵام هەموو دەسەڵاتەکانی دونیا ناتوانن خۆشەویستی کەنەفت و ملکەچ بکەن.  پیاو هەموو نەتەوەکانی داگیرکردووە، بەڵام هەموو سوپاکەی ناتوانێت خۆشەویستی داگیربکات.  پیاو پێوەن و  زنجیری ڕۆحیی کردووە، بەڵام نەیتوانیوە و بە تەواوی دەستەپاچە بووە  لە بەرانبەر خۆشەویستی-دا”

خۆپیشاندانەکانی بەلەڕوس بەرەو کوێ؟

خۆپیشاندانەکانی بەلەڕوس بەرەو کوێ؟

زاهیر باهیر

20/08/2020

لە ڕۆژی 09/08 وە ، ڕۆژی ڕاگەیاندنی براوە و دۆڕاوی هەڵبژاردنەکەی ئەوێ خۆپیشاندان و ناڕەزایی لەسەر شەقامەکانی شارەکانی زیاتر لە 33 شاری، دەستیپێکرد دژ بە براوە،  ئەلێکسەندرا لوکاشینکا کە لە سەدا 80 دەنگەکانی گوایە بە ساختە بردۆتەوە ، بەرانبەرەکەشی سیڤێتلانە کە سەرۆکی حیزبی موعارەزەیە و ئیستا هەڵهاتووە بۆ وڵاتی لیتوانیا گوایە تەنها لە سەدا 10 بۆ 20دەنگەکانی هێناوە.

خۆپیشاندانەکان لەم ڕۆژانەی دواییدا کاراییتر بوون بەتایبەت دوای ئەوەی کە هەندێک لە کرێکارانی کارگەکان و میدیای دەوڵەتیی، هاوپشتیان لێکردون بە مانگرتن لەسەر کار.  گرانە لە ئێستادا پێشبینی چارەنوسی ئەم خۆپیشناندانانە بکەین بەڵام لەبەر ئەوەی کە لەوە دەکات ببێتە ململانێیەکی گەورە لە نێوانی وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژاوا و ئەمەریکا لە لایەك و ڕوسیا لە لایەکی دیکە، زیاتر ڕەنگە بەرەو جۆرێك لە صوڵح و ئاشتەواییەك و بەلێن بۆ داهاتوو کۆتایی بێت.

لوکاشینکا ئەوە بۆ 26 ساڵی تەواوە لەسەر تەختەو زۆر نزیکە لە ڕوسیاوە . بەلەڕوسی-ش وەکو زۆرێك لە وڵاتانی دیکە ئازادیی و ڕادەربڕینی تیادا قەدەخەیە.

لوکاشینکا لە ساڵی 2011 دا زۆرێك لە دەزگە و کەرتە دەوڵەتییەکانی بە بڕی 6.86 ملیار پاوەندی ئەو کاتە، فرۆشت.  Beltransgaz کە نێتوەرکی بۆری نەوتی بەلەروسیایە  فرۆشت بە کۆمپانیای گاسڕووم کە کۆمپانیای غاز و نەوتی سەر بە دەوڵەتی روسیایە، ڕوسیا زۆرێك لە سامانە پیشەسازییەکانی بەلەڕوسی کڕیوە.

هاوکاتیش لۆکاشینکا لە هێڕشکردنە سەر کرێکاران و دانیشتوانی ئاسایی درێغی نەکردوە، هێڕشەکانی بۆ سەر کرێ و موچە  و موچەی خانەنشینکراوان و بە بەڕێکردنی سیاسەتی دەستگرتنەوە [ تەقەشوف] .  وردە وردە جەماوەرێتی کە لە نزمبوونەوەدا بوو ئەوەندەی تریش نزمبووەوە کاتێك کە وتی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاستیی نییە و ئامۆژگاری خەڵکی دەکرد کە ڤۆدگا بخۆنەوە و بچنە سۆنەوە ئیتر ڤایرۆسەکە کارایی نابێت و نکوڵی لە ماوەی  بەینی خەڵکی لە ڕێکردن و کارکردنا  دەکرد [ سۆشیال دستانس] .

لە جەمسەرەکەی ئەو سەریشەوە داخوازییەکانی سڤێتلانە-ش ئەمانە بوو : هەڵبژاردنی ئازادانە و ڕەوایانە، دیمۆکراتیی ، بەردانی هەموو بەندییە سیاسییەکان، دوورکەوتنەوە لە ڕوسیا و کەمکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی وڵات تەنها بۆ 2 جار .  هاوکاتیش موعارەزەکانی دیکە ، وەکو : Babaryka و Tsepkalo کە ئەمان  لەتەك بازاڕی ئازاد-دان .  ئەم دوانە و حیزبەکانیان ڕاستڕەون،  هاوپشتی و کۆمەکیان لە لایەن ئەوروپا و ئەمەریکاوە پێدەکریت .

بەهەحاڵ بارودۆخی بەلەڕوس بە چڕبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر خراپتر بوو گەرچی جارەسەری خەستەخانە بە بەلاشە لەوێ بەڵام شتەکانی دیکە هەمووی بە پارەیە. بۆ نموونە بۆ پشکننیی کۆرۆنا پارەیەکی زۆر بدەیت ،  لە کاتێکدا کە حکومەت لە لایەکەوە نکوڵی لە کۆرۆنا دەکرد و لە لایەکی دیکەشەوە بە پاساوی نەبوونی پارە لە خەزێنەدا زۆر کەمی سەرف دەکرد،  بە هۆی ئەمەوە خەڵکی لە زۆر بواردا خۆیان هەندێك دەسگەیان نانێوەندێتی کرد بۆیە بەشێك لە بزنسە بجوکەکان و کۆفی شؤپ و چێشتخانە بچوکەکان بە هاوکاری کرێکاران و هاووڵاتیان خواردنیان بۆ دکتۆر و کارمەندانی خەستەخانەکان دروستدەکرد،  تەکسییەکانیش بە بەلاش بۆیان دەبردن .  لە 15 مانگی حوزەیرانیشدا هاووڵاتیان هەستیان دەکر کە ئاوەکەیان چی دی پاك نییە بۆیە داوایان لە بەشی ئاو کردکە چارەسەری ئەو کێشەیە بکات، بەڵام ئەوان دەیانوت کە زۆر پاکە ، هەر ئەمەش خەڵکەکەی  هاندا بۆ کاری هەرەوەزیی و  بە هەرەوەزی ئاوەکەیان پاککردەوە.  لە زۆر بواری دیکەدا زۆر شت بە هەرەوەزی لە لایەن خەڵکییەوە دەکرا ، بەڵام بە هاتنی هەڵبژاردنەکە ئەو پرسانەی بردە دواوە و ئێستا خەڵکی داخوازیی سیاسییان هەیە

هەڵوێست لە خۆپیشاندان و مانگرتنی کرێکاران :

بێ گومان داخوازییەکانی خەڵکی ڕەوایە و هاووڵاتیان شایستەی ئەوەن کە لە دیکتاتۆرێکی 26 ساڵەیی ڕزگاریان بێت و ژیانێکی باشتر و شایستەتریان هەبێت .  هەر لەبەر ئەمەش چەپ و کۆمۆنیست و سۆشیالیست و ئەنارکیستەکان هاوپشتییان دەکەن هاوکاتیش دەزانن کە ڕەنگە حکومەتی ئایندەش لەبەرانبەر هاووڵاتیانا لەمەی ئێستا باشتر نابێت بۆیە ئەنارکیستەکان خاوەنی بەرنامە و پرۆژەی خۆیانن لە هاوشانی خۆپتیشاندەران و کرێکارە مانگرتووەکانا وە  بە هاوپشتی و هاوکاری لەخۆنەبڕاوانەیان بەشداری ناڕەزاییەکانی خەڵکی دەکەن .

ڕۆڵی تۆڕی سیخوڕیی بریتانیا لە کودەتاکەی 1953 ی ئێراندا:

ڕۆڵی تۆڕی سیخوڕیی بریتانیا لە کودەتاکەی 1953 ی ئێراندا:

زاهیر باهیر

19/08/2020

لەم ڕۆژانەدا ڕۆژنامەی گاردیان پاش 67 ساڵ لە کودەتاکەی ساڵی 1953 کە دکتۆر موصەدەقی تیادا لابرا و شا هێنرایەوە بۆ سەر تەخت نهێنی ڕۆڵی تۆڕی سیخوڕی بریتانی، MI6 و ئەمریکی CIA، ئاشکراکرد. حەمەڕەزا شا کە ساڵی 1951 هاتە سەر تەخت دکتۆر موصەدەق بووە سەرەك وەزیران چی تر لای بریتانیا و ئەمەریکا قەبوڵنەدەکرا بۆیە  هەر لە سەرەتاوە ئەوان لە هەوڵی لێخستنی موصەدق-دا و گەڕانەوی شادا،بوون.  من لێرەدا خاڵە سەرەکییەکانی ئەو هەوڵە دەخەمە پێشچاوی بردەرانی فەیسسبوك و لینکە ئینگلیزییەکەش لە خوارەوە دادەنێم بۆ زیاتر زانیاری بۆ ئەوانەی کە کە زمانی ئینگلیزی دەزانن.

لە ڕاستیدا ئەم زانیاریانە لە زمانی سەرۆکی ئەو کاتەی تۆڕی سیخوڕی MI6 کە لە ساڵی 1985 دا لە دیمانەیەکدا درکاندویەتی، زۆر راستیی وتوە بێ ئەوەی ڕێگا بدات کە بە کامیرا خۆی پیشاننبدرێت، بەڵام دیمانەکە بووە بەژێرەوەو لەبیرکراوە و فەرامۆشکراوە تاکو ئەم ڕۆژانە کە بەدواچونی ئەو کەیسە کراوە بە تێپەڕبوونی 67 ساڵ بەسەریدا.

  • ماوەیەکی زۆری ویستوە بۆ دەزگەی سیخوڕیی بریتانیا تاکو قەناعەت بە ئەمەریکا بکات لە کردنی کوەدەتاکەی ساڵی 1953. بەڵام هاوکات خۆیان کۆڵیان نەداوەو هەر لە سەرەتاوە هەوڵی دروستکردنی سیخوڕیان لە شوێنە هەستیارەکانا کردووە و بەرتیلیان بە پارەی کاش لە ناو قوتوو و پاکەتی پسکیتا وەکو خەڵات بۆ پەڕلەمانتارەکانی ئێران، ناردووە.
  • هەر ئاواش هەردو دەزگە سیخورییەکەی بریتانیا و ئەمەریکا توانیویانە پەیوەندی بە ئەشرەف خانی خوشکی گەورەی حەمەڕەزا شاوە بکەن تاکو قەناعەت بە حەمەڕەزا بکات بە گەڕانەوەی ئەو پاش لابردنی دکتۆر موصەدەق.
  • وردە وردە پلانەکە دانراوە بە داواکردن لە نۆرمەن دێربیشەر، Norman Darbyshire ، کە ئەو پلانەکە بگرێتە ئەستۆ ، کە ئەو کاتە ئەو سەرۆکی محەتەی ڕادیۆی وڵاتی فارس بووە لە قوبرس و بگەڕێتەوە بۆ لەندەن.  ئەم کابرایەش لە ساڵی 1993 دا مردووە.
  • هەتا ئەم دیمانەیە و بەڵگەکان کە بەرچاو کەوتون ، حکومەتی بریتانی بە حکومەتی حیزبی کرێکاران و پاریزەرانەوە، نکوڵی ئەوەیان کردووە کە بریتانیا لەو کودەتایەدا، ڕۆڵی ئەساسی هەبووبێت.
  • شا لە ساڵی 1951 دا ناچار بووە کە موصەدەق بەسەرەك وەزیران دانێت پاش ئەوەی کە دەنگێکی زۆری هێناوە و لە لایەن ئەنجومەنی پەڕلەمانی ئێرانەوە . ئەمیش یەکەم کار کە کردویەتی خۆماڵی کردنی کۆمپانیای نەوتی ئەنگلۆ- ئێرانیان بووە کە دواتر بە کۆمپانیای پیترۆڵی بریتانی ناسرا،  BP .
  • ساڵی 1951 بریکاری سەرەك وەزیرانی بریتانی ، Anthony Eden ، بێ ئەوەی ڕاوێژ بە کەسە دەسڕۆیشتووەکانی ناو حکومەت بکات ، یەکسەر سیخوڕی سەردەمی جەنگ و ئەکادیمای Robert Zaehner ، سەرپشك کرد و ناردی بۆ ئێران تاکو موصەدەق لادەن بە دانی بەرتیل بە بە ئەندامانی پەڕلەمان و کەسە شۆرەتدارەکانی ئێران ڕێگەی بۆ ئەمە خۆشکرد .  بۆ ئەمەش نۆرمان دێربەشەر دەڵێت ” لام وا یە زیاتر لە  ملیۆنێ و نیوێکمان، پاوەند،  لە ڕێگای ناردنی پارەوە لەناو قوتوو و پاکەتی  پسکیتەوە بۆ ئەم مەبەستە، ناردەوە بۆیان ” .  بەڵام  Robert Zaehner نەیتوانی هیچ بکات و فەشەلی هێنا لە کودەتاکەدا و گەڕایەوە بۆ بریتانیا، ئەو دەڵێت کودەتاکە 700 هەزار پاوەنی تیادا سەرفکراوە.
  • داربێشەر دەڵێت هەوڵەکانی چڕتر کردوە لەگەڵ پارەدا کەلوپەل و کاڵاشی بۆ دەناردن. دەڵێت توانی کە زانیاری زۆری لە ڕێگای کۆماندەیەکی ئێرانیەوە دەست کەوتووە ئەویش تەنها بە ناردنی چای لوبتن کە تەنها 2 پاوەندی ئەو کاتە نرخەکەی بووە . ئەو دەڵێت توانی برایانیش قەید بکات کە لە خێزانی سامانداری anglophile بووە، ڕاشیدییەکان، و لە ڕێگای ئەوانیشەوە خەڵکی دیکە.  دەڵێت ئەو کەسانە زۆر شادومان بوون بە وەرگرتنی پارەکە و واشی هەست کردووە کە موصەدەق مەترسییەکی گەورەیە لەسەریان .
  • سیخوڕی بریتانیا توانیویانە کە جەنڕاڵ فەیزوڵا زاهیدی دەستەمۆ بکەن بیگرنە خۆیان. جەنراڵ زاهیدی زۆر نزیك بووە لە حەمەڕەزا شاوە زانیویانە کە شا زۆر متمانەی پیدەکات.
  • نۆرمان دێربیشەر دەڵێت دوای ئەوەی کە کودەتاکەی ئۆکتۆبەری ساڵی 1952 سەری نەگرت و گرفتی تێکەوت و موصەدەقیش پەیوەندی دیپلۆماسیانەی لە تەك بریتانیادا بڕی و هەمویانی دەرکرد ، ئیتر ئەو پلانەکەی ڕادەستی دەزگەی سی ئایی ئەی کە لە بەیروت بوون، کردووە . لەگەڵ ئەوەشدا سی ئای ئەی زۆر بەلایانەوە گرنگ نەبووە و ئەمانیش نەیانتوانیوە هیچ بکەن بە بێ ئەمەریکا.
  • دێربیشەر بە دیمانەکەرەکە دەڵێت : لە سەرەتای 1953 دوای دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ڕاشیدییەکانا توانمیان کە یەکەی سەربازی زۆر دروست بکەین ئەوەندە هەبوون کە بتوانین کارەکەمانی پی ئەنجام بدەین . بەڵام کە لەندەنمان ئاگەدار کردوە ئەوان وەڵامێکی ساردیان پێداینەوە و سەرۆکی ئەو کاتەی هەموو دەسگەی سیخوڕیش لە منداڵێکی 10 ساڵ، زیاتری لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوین نەدەزانی .
  • هەر لەو ساڵەدا 1953 ، هەڵوێستی ئەمەریکا سەبارەت پلانەکە گۆڕاو ئامادەبوو ن کە هانی حەمەڕەزا شای گەنج و نائەزموون و قەلق بدەن و ئامادەبێت کە لە کودەتاکەدا بەشداری بکات و بە ڕاگەیاندنێك موصەدەق لادات و جەنڕاڵ زاهیدی بکات بە سەرەك وەزیران. بەم شێوەیە هەموو شت مەیسەر بکرێت.  ئیدی دێربشەر و سەرۆکی سی ئای ئەی، چوون بۆ پاریس بۆ بینینی ئەشرەف ، خوشکی گەورەی حەمەڕەزا شا ، تاکو قەناعەتی پێبکەن کە بگەڕێتەوە بۆ ئێران تاکو براکەی دڵنیابکاتەوە کە بریتانیا و ئەمەریکا زۆر جددین لە کردنی ئەم کودەتایەدا.  دێربیشەر دەڵێت : ئەشرەفمان دڵنیا کردەوە لەوەی کە ئەوان ئامادەی دانی هەموو سەرفیاتێکن و ئیتر سەفتە پارەیەکی زۆرمان نیشان دا ، بە بینیی  چاوی لە خۆشیدا ئەبریسسکایەوە ، دەستبەجی وتی ئەو دەچێت بۆ شاری ‘ نیس’ کە شارێکی فەرەنسایە ، بۆ هەفتەیەك، شتەکانی کۆدەکاتەوە ، دەگەڕیتەوە بۆ ئێران.
  • هەر لەو دیمانەدا دێربیشەر پێی لەوە نا کە ئەوان سەرۆکی پۆلیسی [ موحەمەد ئەفشارەتیس] موصەدەقیان ڕفاندووە بەڵام وتی مەبەستمان کوشتنی نەبووە .  ئەو لەلایەن گەنجێکی پاسەوانییەوە کاتێک کە شاردویانەتەوە  لە دوای ڕفاندنی، تەقەی لێکراوە کوژراوە، ئەوە هەرگیز لە پلانمانا نەبووە.
  • لە 19/08/53 دا ، 67 ساڵ لەمەوبەر پاش چەند هەڵەیەك پیلانەکەیان سەری گرت و دکتۆر موصەدەدقیان دەسگیر کرد و نایانە بەندیخانە بۆ 14 ساڵ تا ئەو کاتەی هەر لەوێ گیانی لەدەستدا. دێربیشەر دەڵێت بریتانیا ڕازی نەدەبوو بە هاوکاریکردنی موصەدەق هەر ویستیان کە لە کۆڵی بکەنەوە چونکە مەترسی خەتەری ڕوسیا هەبوو لە هەژموون و ڕۆلی خۆیان لەسەر ئێران .

https://www.theguardian.com/world/2020/aug/17/british-spys-account-sheds-light-on-role-in-1953-iranian-coup?CMP=share_btn_link

ئایا مستەفا کازمی جێگای ئومێدە؟

ئایا مستەفا کازمی جێگای ئومێدە؟

زاهیر باهیر

13/08/2020

هەڵسەنگاندنی ئێستای کەسایەتی کازمیی و هەڵپە و قسە و وتار و کردەوەکانی بێ ڕەچاوکردنی هاتنی هەڵبژاردنی نوێ و  پاشخانی کۆمەڵایەتیی و سیاسیی و پێگەی ئەو لە حکومەت و ئاڵانی لە بارودۆخێکەوە کە لە هەقەتدا یەکجار ئاڵۆز و زەحمەتە، کارێکە کە یەکلایەنانە حوکم بەسەر ئەودا دەدین .

حوکمکردنی عێڕاق لە سەردەمێکی ئاوادا کە کۆمەڵی عێڕاقی و ئیدارەکەیی و بوونی حیزب و ڕێکخراوێکی زۆر و دەستتێوەردانی لە لایەن ئێران وئەمەریکا و هەژموونی وڵاتانی دیکەش لە سەری، هەر ئاوا کارێکی ئاسان نیە .  لە کاتێکدا کازمی نە پێگەیەکی کۆمەڵایەتی، نە تائیفی، نە دینیی بەهێز، نە حیزبیی ئاوای نییە و هاوکاتیش خاوەنی هیزێکی چەکداریی گەورەش نییە.  نەبوونی ئەمانەش ئەوەندەی دیکە ئەرك و گەیشتنی پەیامەکانی کازمی یا بەدەستهێنانی ئامانجەکانی کازمی سەختتر دەکات.

گەر تەنها کارایی حکومەتی ئاخوندەکانی ئێران و دەستتێوەردانیان لەسەر عێراق بوایە، بۆ کازمی ئاسان بوو کە جۆرێك لە ڕێککەوتن لە سەر بناخەی پرۆتۆکۆڵی نێوانی دوو وڵاتی دراوسێ، دوو دەوڵەتی جیاواز یا خود هاوشێوە و هاوبەرژەوەند، جۆرێك لە ڕێکەوتن زامن بکات.  بەڵام گرفتەکە زۆر لەمە گەورەترە.  هەژموونی ئێران و داخوازییەکانی ئێران لەسەر حکومەتی عیراق لە ڕێگای ڕاستەوخۆ و پەیوەندی نێوانی سەرانی دوو حکومەتەوە یاخود دوو حیزبەوە نییە بەڵکو لە لایەن کۆمەڵێك حیزبەوەیە کە هەر یەکەیان بە جیا لەویتریان داخوازی و مەرجی خۆی لەسەر حکومەت هەیە.

ئا لەم بارو دۆخەدا کازمی ناتوانێت لەتەك صەدرییەکان، مالیکییەکان، خزعلییەکان، عامرییەکان،  کەتائیبی حیزبوڵا و … تد هەر هەموویان بگاتە سەرەنجامێك.  هۆکاری ئەمەش ئاشکرایە چونکە ئەو لایەنانەش نە لەناو خۆیانا ڕێکن و نە بەرژەوەندی میللەتیشیان دەوێت .

کەواتە پرسەکە پرسی هەڵبژاردنی کەسەکان نییە و سەرەنجامیشش بە گوێرەی نێتباشی و چالاکیی و پەیام و ویستەکانی ئەو کەسە نایەتەدی.  ڕەنگە کازمی لە زۆر ڕووەوە لە مالیکی و حەیدەری و عەبدولمەهدی باشتر بیت، بەڵام ئەم باشییەی ئەم تەنها دەچێتە قاڵبی حوکمڕانێکی خراپ کە چەند جیاوازییەکی لە تەك حوکمڕانێکی خراپتر، هەیە و دەبێت.  گەر بە ڕونتر قسە بکەم خەڵکی عێراق  بە کوردیشەوە لە نێوانی دوو هەڵبژاردەدان کە ئەویش خراپ یا خراپتر.

لەو کاتەوەی کە عێراق وەکو دەوڵەت دامەزراوە، باوەڕ ناکەم هەرگیز بە بارودۆخێکی ئاوا ئاڵۆز و شیواو و ” بێ خاوەن” دا، تێپەڕیبێت.  عێراقی سەردەمی صەدام حوسەین خراپ بوو، لە هەندێك ڕووەوە زۆریش خراپ بوو ، بەڵام بەم ڕادەیەی ئێستا نەبوو کە هەموو لایەك و هەموو دەوڵەتێك و هەموو دەسگەیەکی سیخوڕی ئا بەو ئازادییە تەراتێنی خۆیانی تیادابکەن.  لە سەردەمی صەدام-دا هێزێکی چەکدار جگە لە هێزی کوردی کە ئەویش بەو لاوازییە، لە ئارادا نەبوو، ئیدارەیەکی دیکتاتۆر ، سەرکوتکەر، بەڵام پارێزەری خاك و ” نیشتمان” بوو، ئاسایشی ناسیاسی هەبوو ، موچە و کار و یاخود بژێوی، ئاو کارەبا و غاز، تا ڕادەیەك هەبوو ، عیزەتی نەفس و دانەڕمانی کەسایەتیی تاکەکانی کۆمەڵ و خودی کۆمەڵ، هەبوو ، پەیوەندی کۆمەڵایەتیی، شتێك لە ویژدان مابوو… گەلێك شت مابوون ، ئەوەی کە نەبوو مافی سیاسیی و ئازادیی و  نەبوونی دەربڕینی ڕا و بۆچون و دروستکردنی ڕێکخراو و پارتی دژ بە بەعس و هەندێکی دیکە بوون ، کە نەبوون.

لە ئێستادا ئەوانەی کە لە سەردەمی صەدام حوسەین، هەبوون، هیچیان نەماون، بەڵکو سەربارێکی گەورەشی هاتۆتە سەر کە ئەوەندەی دیکە عێراقی خراپ کردووە.  وەڵامی پرسیارەکەی سەرەوەم : ئایا کازمی وێڕای باشی و نێتباشی خۆی، دەتوانێت بەشێکی زۆر لەو کەموکوڕییانەش بنەبڕ بکات، چەند ڕیفۆرمێکی سەرەکی بکات؟ بەڕای من زۆر زۆر زەحمەتە. پرسیارێکی تر: ئایا دەبێت دەنگی بۆ بدەین؟ من وەکو خۆم باوەڕم بە هیچ جۆرە گۆڕانکارییەکی بناخەیی لەسەر دەستی کەسانی کارێزما و حیزبەکان و کوردەتای سەربازیی و کودەتای حیزبی و سیستەمی هەڵبژاردن نییە.  هاوکاتیش ناتوانم ئامۆژگاری دانیشتوانی عێراق بە کورد و عەرەب و تورکمانەوە بە دەنگدان یا نەدانی دەنگ بکەم.  بەڵام ڕاستییەك هەیە کە گەلی عێراق ئەزموونێکی دوورو درێژی حیزبایەتی و حوکمڕانی هەیە، هەر ئاواش ئەزموونی هاتنی کەسان و لایەنی جیاواز لە ساڵی 2005 وە. ئەمانەش تا ڕادەیەك ئەوەی سەلماندووە کە گۆڕانکارییەکان لە ڕێگای دەستا و دەستکردنی دەسەڵاتەوە نایەنە دی.  ڕەنگە باشترین ڕێگا بۆیان بڕوا کردنە سەر خۆیان و سەندنەوەی هەموو متمانەیەك لە سیاسییەکان و حیزبەکان دەسەڵاتخوازان و وڵاتانی دەرودراوسێ و ئەمریکا و دەوڵەتانی ڕؤژئاوایە.  گەر بکرێت خۆیان هەوڵی خۆڕێکخستنی خۆیان بدەن و هەموو کاروبارەکانی خۆیان دەستەجەمعیانە، بە هاوڕا و هاریکاری یەکدی بەڕیوەبەرن.  ئەمە تاکە بژاردەیە و تاکە حەلە.

Zaherbaher.com

 

Anarchists in Lebanon

For people wanting to keep up with the uprising that is happening in Lebanon, there is an anarchist group on the ground – Kafeh (Struggle) posting videos and updates. This is a recent statement from the group, that they released just before the shocking explosion, caused by decades of corruption, that has rocked the entire region and forced the government to resign.

“Whether Christians, Sunnis, Shiites, Alawites or Druze, the working class Lebanese all face a new wave of taxes and a faltering economy. The daily reality of no food in the cupboards and no water in the taps left them with only one choice. They took to the streets to protest for a decent existence, only to find themselves dealing with horrific police brutality.

In the middle of this there is a relatively new group taking to the streets, organising and sharing the politics of Anarchism, they are named Kefah! or Struggle. They formed in December last year as a collective of Anarchist comrades (including Anarchist Communists, Mutualists, Anarcho Vegans and Syndicalists) and quickly became an active part of the alliance of opposition to the government and subsequently the current wave of demonstrations.

Our short term aim is to overthrow the current corrupted oligarchy taking over Lebanon and our long term goal is to achieve anarchism in Lebanon and the region, either by building independent communes, or by transforming all the society into an anarchist one” .

Here is their statement of intent in English with the Arabic below.

KAFEH! or Struggle! is an Anarchist Movement whose goal is to achieve a decentralised society without authority, and who upholds the values of liberty, social justice, egalitarianism, and secularism.

The word “KAFEH!” is an Arabic briefing of the term: ”Effective Free Anarchist Cadres “.

The Premise of the movement is Anarchy or Libertarian Anti-Authoritarianism.

“KAFEH!” Movement rejects the authoritarian patriarchal dominant system in Lebanon which is a centralised establishment that incites sectarianism, and greedy capitalism in order to support allocating quotas , exploitation , and splitting power, resources and public wealth.

“KAFEH!” seeks to change the current status quo of the system into an extended decentralisation consisting of small local communities (communes), each choosing its own self ruling system, respecting liberty , social justice, egalitarianism, and secularism.

“KAFEH!” aims to minimise the state’s duties to the collection of taxes from each & every community in order to provide social services and infrastructure equally distributed amongst all communities.

“KAFEH!” supports the principle of absolute individual freedom in life choices, beliefs, opinion, expression , ideas , and other principles based on the declaration of human rights.

“KAFEH!” insists on the necessity to change the current system by all its forms.

“KAFEH!” considers that any form of change can’t be true if it doesn’t include the protection of fauna and flora expressed by a pact amongst all communities.

“KAFEH!” declares itself the protector of the weak and of the oppressed, as well as of victims of injustice practiced by the current authoritarian patriarchal dominant system.

• كافح! حركة أناركية هدفها الوصول إلى مجتمع لا مركزي
لا سلطوي، مدافع عن قيم التحرّر والعدالة الاجتماعية والمساواة والعلمانية الإجتماعية.
• كلمة كافح! هي مختصر للعبارة التالية: “كوادر أناركية فاعلة حرّة”.
• المنطلق الأساسي للمجموعة هو الأناركية أو اللاسلطوية التحررية.
• ترفض حركة كافح! النظام السلطوي الأبوي في لبنان والعالم, والمنظومة الحاكمة القائمة، وهي منظومة سلطة مركزية ورجعية متناقضة فيما بينها تقوم على التحريض السياسي والطائفي والمناطقي, بهدف تأبيد التحاصص والاستغلال وتقاسم الثروة والمرافق العامة.
• تسعى حركة كافح! الى استبدال نظام الدولة المركزية القائم بمجتمع لا سلطوي قائم على اللامركزية الموسعة، مكون من مجتمعات صغيرة تختار شكل الإدارة الذي تريده لذاتها، تربط فيما بينها إدارة لا سلطوية. كما وتلتزم كافح! بالعمل الحثيث من أجل ترسيخ قيم التحرر والعدالة الاجتماعية
والمساواة والعلمانية.
• ترى حركة كافح! بديلاً عن الدولة المركزية, نظاماً إدارياً غير سياسي يقتصر دوره على جباية الضرائب من مختلف المجتمعات من أجل تأمين التقديمات الاجتماعية للجميع, وتوفير المستلزمات والخدمات والبنى التحتية المشتركة, فتتوزّع بالتساوي بين المجتمعات المختلفة.
• تتبنى حركة كافح! مبدأ حرية الفرد المطلقة في الخيارات الحياتية وفي التعبير والعقيدة وكافة مبادئ الإعلان العالمي لحقوق الإنسان, مثل الحق في العمل, والطبابة, والسكن اللائق, وكل ما يحفظ الكرامة الإنسانية.
• تصرّ حركة كافح! على ضرورة إلغاء السلطة بأسرها بكل قيمها ودعائمها ومبررات وجودها.
• تعتبر حركة كافح! أن أي مشروع تغييري ليس جذرياً بما فيه الكفاية إذا لم يتضمن الحفاظ على الكائنات الحية من حيوان ونبات, وذلك عبر عقد بيئي توقّع عليه وتلتزم به جميع المجتمعات.
• تلتزم حركة كافح! مناصرة ضحايا التهميش والقمع والاضطهاد، بالدفاع عن قضايا جميع الذين تضعهم قيم النظام السلطوي الأبوي في أدنى درجات التهميش

You can contact Kafeh with messages of support etc via their Facebook page: https://www.facebook.com/kafeh.lebanon/