زاهیر باهیر
27/10/2020
لە دوای هاتنی نقابەی هاوپشتی [سۆڵیدارەتی ] بۆ سەر حوکم بە هەرەسهێنانی دەوڵەتی بەناو سۆشیالیست، خەڵکی لە پۆڵۆنیا وەکو سەراپای بلۆکە بەناو کۆمۆنیست و سۆشیالیستەکانی ڕۆژ هەڵاتی ئەوروپا و شوێنەکانی دیکە، هەوای ئازادیی و ئابووریی لیبراڵ لەکەلەی دابوون ، نەیاندەزانی کە لەژێر ڕژێمە بەناو بەناو کۆمۆنیستەکانا دەمیان كڵۆم درابوو ، بەڵام ئێستا لەژێر ڕژێمی لیبراڵدا دەمیشیان و سکیشیان كڵۆمدراوە . ئەوەیە جەوهەری سیاسەت و ئابووریی لیبراڵ و نیێولیبراڵ .
هەر لەو کاتەوە بارودۆخی ژیانی زۆربەی زۆری خەڵکی لە پۆڵۆنیا و لە خراپبوون و داڕماندایە ، زائیدەن زیادبوونی گروپ و ڕێکخراوی فاشی و ڕایسسیزم و ڕۆژ بەڕۆژ کەمبوونەوەی ئازادییەکانی دانیشتوانیی، بەتایبەت ژنان.
لە ڕۆژی 5شەمەی ڕابوردووەوە خۆپیشاندانەکانی ژنان بۆ مافی ئاسایی خۆیان کە مافی بڕیاری لەباربردنی کۆرپەکانیانە ، بەردەوامە . لە ڕۆژانی شەمە و یەكشەمەدا خۆپیشاندانەکان زیادیان کرد، لەمڕۆدا، 2شەمە، گەیشتۆتە 150 شار و شارۆچکەی پۆڵۆنیا و کرێکارانێکی زۆریش بۆ هاوپشتییان لە مانگرتن دان ، لەوانە کرێکارانی کانەکانیش.
خۆپیشاندانەکان دژ بە دەستوری حکومەت و دەوڵەت هەروەها دژ بە پیاوانی کەنیسە و ئەو گروپە ڕاستڕەو و فاشیانەشە کە لەگەڵ کەنیسە و قەشەکان و دەوڵەت و یاساکانیانن. لە ئێستادا پۆلیس پارێزگاری هێڕشی خۆپیشادنەرانی بۆ سەر کەنیسەکان، بۆ ناکرێت، بۆیە لە لایەن گروپە ڕاستڕەواکان و فاشییەکانەوە پاسەوانییان لێدەکرێت و دەپارێزرێن.