All posts by azadebram

بریتانیا و ڕوبەڕووبوونەوەی قەیران:

زاهیر باهیر

28/09/2021

لە ماوەی دو هەفتە سێ گرفتی گەورە کە تا ڕادەی قەیران ڕووبەروی کۆمەڵی بریتانیا بووەتەوە .  گرفتی یەکەمیان، گرفتی کەمبوونەوەی کەرەسەکانی خۆراك  خوردەمەنی و خواردنەوە و شلەمەنییەکان بوو کە لە ئێستادا ئەو گرفتە بەرەو قەیران دەڕوات. ئەمەش بەهۆی کەمبوونەوەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنەوەیە،  کە دووەم ئۆکسیدی کاربۆنیش بۆ زۆر شت، بۆ پێداویستی ڕۆژانەی خەڵك بەکاردەهێنریت،  لەوانە:  لە خواردنەوە گازییەکانا، لە پاراستنی بۆگەنکردنی  خواردەمەنی خۆراكی گوێزراوەدا، لە کەبسکردنی پێداویستییەکانی خەڵکی لە شۆپە گەورەکانا ، لە سڕکردنی گیانلەبەر و ئاژەڵدا پێش سەربڕینیان و بەکارهێنانی ئەم غازە لە دروستکردنی سەهۆڵی وشکدا.  پێویستی بوونی ئەم غازە ناتوانرێت لە ستایەڵی ژیانی ئێستاماندا دەستبەرداری ببین . 

گرفتی دووەم هەرەسهێنانی 4 کۆمپانیای وزە لە بریتانیا کە گەیاندنی غاز بۆ ژمارەیەکی زۆری دانیشتوانی نێو ماڵەکان و دوکانەکان ، دابین دەکات، تا ئەو ڕادەیە کە ئەمە کێشەی بۆ زیاتر لە 1.5 ملیۆن مەعمیلی ئەو کۆپمپانیانە دروستکردووە و دەبێت بەدوای کۆمپانیای دیکەدا بگەڕین دەنا بێ غاز دەمێننەوە.

گرفتی سێیەم کە نەك هەر خۆی بوەتە قەیران بەڵکو دوو گرفتەکەی پێشتریشی بۆ ڕادەی قەیران قوڵکردەوە، کە ئەویش کەمی بەنزینە .  ئەم گرفتە بوەتە هۆی داخستنی ژمارەیەکی زۆر لە بەنزینخانەکان و سەرەگرتنیێکی دوور و درێژ لەبەردەم ئەو بەنزینخانانەی کە بەنزینیان هەیە.

ئەم قەیرانە بە هۆی وەکو دەڵێن هاتنە دەرەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئەورپاوە دروستبووە ، کە لێرەدا کارئاسایی بۆ سایەقی لۆری و تەنکەر و شاحینەکان نەکراوە نە بەدانی ڤیزە پێیان و نە بە کارائاساییکردن بۆ کارکردنیان .  زۆربەی ئەم سایەقانەش خەڵکانی ئەوروپا و ئەوروپای ڕۆژهەڵاتن ، بۆیە لێرە لە بریتانیا بەم هۆیەوە 100 هەزار سایەقمان نوقسانە بە بەراودە بە ئەڵمانیا لە 45 بۆ 60 هەزار سایەق و پۆڵۆنیا 124 هەزار سایەق . 

ئەم گرفتە گەوەرەیە حکومەتی بریتانی شپرزە کردووە و نازانن چۆن حەلی بکەن ، لە ئێستادا مۆڵەتی ڤیزەیان بە 5 هەزار سایەق داوە ، هەر ئاواش نامەیان بۆ سایەقە خانەنشینکراوەکان یا ئەوانەی کە لە ماڵەوە دانیشتون بە هۆکارێک، تاکو بگەڕینەوە سەر کارەکانیان بە هەندێك ئیمتیازەوە ، هاوکاتیش لە سەروبەندی دانی بڕیاردان کە لە بەشی سوپا بەشێکی زۆر بکەنە پاریزەری بەنزینخانەکان و بەشێکیشیان کە سایەقن لە بواری لێخوڕینی شاحینە و لۆری و تەنکەردا بەکاربانبهێنن.

خاڵی گرنگ لەم قەیرانەدا:

ئەوە ئاشکرایە کە ئێمە هەر لایەنە بەهێزەکەی ئەم سیستەمە زۆر زیاتر لە لایەنە لاوازەکانی دەزانین ، بەڵام گەر تەماشای ئەم بارو دۆخەی بریتانیا بکەیت دەبینیت کە ئەم سیستەمە کە جۆرێك لە ستایەڵی ژیانی بەسەردا سەپاندوین چەند لاوازە کە تەنها بە چەند سەد هەزار سایەقێکی تەنکەر و لۆری و شاحینە لە ماوەی ڕەنگە کەمتر لە مانگێکدا حکومەت بڕوخێنن و سیستەمەکەش زۆر زۆر لاواز و بێ دەسەلات بکەیت .

بۆچی و چۆن ؟

هەر لێرەدا چەند لایەنێکی ژیانی نێو کۆمەڵگە ببینە کە چۆن ئەم قەیرانەی ئێستا ئیفلیجی کردووە و گەر ئاواش بروات ژیان دەوەستێنێت ، جونکە هەموو شتێك بە نەوت و گازۆییل و بەنزین دەکرێت واتە ژیان بێ ئەوانە لە ئێستادا نامێنێت.  چەند نموونیەکی زۆر کەم:

  • کە سایەقی لۆری و شاحینە و تەنکەرر ئیشی نەکرد یانی سوپەرمارکێتەکان بەتاڵ دەبن لە خواردنا ، سەفەری ناو خۆ،  بریتانیاو جیهان ، چوونە سەرکار ، ڕۆیشتن بۆ قوتابخانە ، بۆ شارەوانی ، منداڵبردن بۆ لای دایەن و باخچەی ساوایان، بۆ شوێنی دیکە هەمووی دەوەستێ.
  • کە بەنزین نەبوو دکتۆر و نێرس و کارمەند و کرێکارانی پاکەرەوە ناگەنە خەستەخانەکانمان ، ئیسعاف ناتوانێت دەرچێت و نەخۆش بگەیەنێتە خەستەخانە.
  • کە بەنزین نەبوو ئیتر دوکانەکان بە گەوەرە و بچوکیانەو ، سێنەری کۆمۆنێتییەکان، سێنتەری مەلە و جیم و وەرزشەکانی دیکە هەمووی دادەخرێی تەنانەت کارایی خۆی لەسەر مەرکەزی پۆلیسیش دادەنێت.
  • لە ڕووداوی ئاگرکوژانەوەدا کرێکارانی ئاگرکوژێنەرەوە ناتوانن فریا بکەون و ئاگرەکان بکوژێننەوە.
  • کاتێك کە خەڵك وەرزش ناکات ، سێنتەرەکان دادەخرێت ، ناگەنە پارکەکان توشی نەخۆشی دەرونی و خەمۆکی و لەشقورسی و زیادکردنی سەنگ و نەخۆشی دیکە دەبن .
  • لێکدابڕانی تەواو دروستدەبێت .
  • بە هۆی کەمی یا نەبوونی خۆراك و خوردەمەنییەوە برسێتی سەرهەڵدەدات.

ئەمانە بڕێکی کەمن لە کارایی نەبوونی سایەقی لۆری و شاحینە و تەنکەرەکان یاخود لە ڕوودانی مانگرتنیانا.

ئەمانە گەرچی بارودۆخی خەڵکی ناخۆش دەکات بەڵام هاوكاتیش هاندەرێکی زۆر باش دەبێت بۆ بیرکردنەوە لە ئەڵتەرناتیڤ لە لایەن خودی خەڵکەوە ، بیرکردنەوە لە گۆڕینی ستایەڵی ژیانیان، متمانەنەکردن بە حکومەت و سیاسی و دەسەڵات ، بە مارکێت و بازرگانیکردن بە پێداویستییەکانی ژیانەوە.

CIA لە هەوڵی فڕاندن یا تیرۆرکردنی  Julian Assange دا، بووە

28/09/2021

پاش 5 ساڵ دواتر دەردەکەوێت کە گەورە تۆڕی سیخوڕی ئەمریکا سی ئای ئەی لە ساڵی 2017 قسەیان لەسەر فڕاندنی یا کوشتنی جولیان ئەسەنج کە ئەو کاتە سەفارەتی ئیکۆدۆر پەنایداوە لە گرتن و ناردنی بۆ وڵاتی سوید بۆ دادگاییکردنی، کردووە.

تەگبیری فڕاندنی یا کوشتنی چەند جارێك لە لایەن Mike Pompeo و دۆناڵد ترامپی ئەو کاتەی سەرۆکی حکومەتی ئەمەریکا، کراوە . 

بۆ راستی و دروستی ئەم هەواڵە ، پەیوەندی بە سی ئای ئەی وە کراوە بۆ کۆمێنت بەڵام بێ دەنگ ماونەتەوە.  ئەوەش دەوڵەتی دیمۆکراتی ئەمەریکا کە زۆربەی گەلان و چەوساوانی جیهانو بزوتنەوکانیان بڕواو متمانەی پێدەکەن . 

 https://i.guim.co.uk/img/media/b76732f2ded50f4084e80092bf359494240f4a37/0_247_4392_2635/master/4392.jpg?width=605&quality=45&auto=format&fit=max&dpr=2&s=0ee72d006f7992d66e55ff3bb46a6131

ئێمە ئاومان لەبەر دەڕوات و ئەوان خوێن:

24/09/2021

بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی نوێی ڕۆژنامەی گاردیان، کە بەشی سەربازیی بریتانیا لە ئەفغانستان سەلماندویانە و پارەی خۆێنەکانیان داوە  لە نێوانی 2006 و 2013 دا 289 کەسی مەدەنی لە لایەن سەربازە بریتانییەکانەوە کوژراوە کە لەمانە 86 کەسیان منداڵن و تەمەنی هەر بچوکەکەیان تەنها 3 ساڵە .  بۆ ئەم هەموو خوێنە تەنها بە بڕی 2380 پاوەندی بریتانی دراوە لە هەقی خوێنی هەر کەسێکدا.

  • بۆ ئەو خێزانانەی کە منداڵەکانیان کوژراون بە هەر هەموویان 4233.60 پاوەن دراوە.
  • پارەی هەندێکیا کەمتر بووە لە چەند سەد پاوەنێك.
  • لە مانگی شوباتی 2008 دا خێزانێك تەنها 104.17 پاوەندیان پێدراوە. لە کاتێکدا خیزانێکی دیکە لە هەقی خوێنی کوڕە 10 ساڵانەکەیانا تەنها 586.42 پاوەندیان پێدراوە کە لە مانگی دوازدەی 2009 دا کوژراوە.
  • بە گوێرەی هەر ئەو ڕاپۆرتە لە شەڕی “دژە تیرۆرۆری” 20 ساڵەدا 20،390 کەسی مەدەنی کوژراون کە لەمانە سێیەکیان بەدەستی تالیبان بووە ، ئەوانی دیکەیان بە دەستی هێزە ڕازگارکەرەکان بووە لە دەست
  •  گروپە تیرۆریستییەکان.  بەڵام ڕاپۆرتەکانی دیکە ئەو ژمارەیان زۆر زیاتر لەوە خەمڵاندووە.  هاوکاتیش 457 سەربازی بریتانی کوژراون.
  • بە گشتی ئەو خوێنەی کە لەلایە سوپای بریتانییەوە دراوە بە خێزانی قوربانییەکان تەنها 688،000 پاوەند بووە بۆ 289 قوربانی.
  • لە هەندێک کەیسدا پارەی دراو لە هەقی وێرانکردنی خانوودا یا کوشتنی ماڵاتا زۆرتر  بووە لە خوێنی مرۆڤەکان .  بۆ نمونە لە وێرانکردنی خانوویەکدا 873 پاوەن دراوە لە کوشتنی6  گوێدرێژدا 662 پاوەند دراوە.   

” گۆڕانکارییەکان ڕوودەدەن، بەڵام  لە شەقامەوە دێن”

24/09/2021

ئەمە قسەی کچە گەنجێکی ئەڵمانییە کە لە خۆپیشاندانەکەی ئەڵمانیا بۆ بەرگریی لە ژینگە کە بەشێکە لەو خۆپیشاندانە جیهاننییەی کە ئەمڕۆ ، هەینی دەستپێکرد، کە ئەمە یەکەمجارە لە سەردەمی هاتنی پەتای کۆرۆناوە ، جارێکی تر گەنجەکانی دونیا بێنەوە سەر شەقامەکان بۆ بەرگریی لە ژینگە. ئەمڕۆ لە زیاتر لە 1400 شوێندا لە جیهاندا خۆپیشاندان دەکرێت لە خواروی  ئەفەریقا لە 12 شاردا ، لە 64 شارۆجکە و شاری کەنەدا، لانی کەم لە 12 شاری ئەرجەنتینا ، لە 420 شار و شارۆجکەی ئەڵمانیا، لە بەرازیل ، لە لەندەن ، لە بەنگلادش،  لە مەکسیکۆ لە زۆرێك لە ولاتانی دیکەدا دەستپێکردووە یاخود دەستپێدەکات.  

کرێکارانی بەشی پیشەسازی ئوتۆمبێل لە بێرمینگەهام دەنگیان بۆ مانگرتن دا:

23/09/2021

بە هۆی هاتنە دەرەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ئیتر وەکو بیانو بێت یاخود هەر پێویست بکات، هەندێك لە کۆمپانیاکان بارگە و بنە و ماڵیان دەگوێزنەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا.  پیشەسازیی سەیارە دروستکردن و تەجمیعکردنی لە هەموو پیشەسازییەکان و بزنسەکانی دیکە، بەم هۆیەوە  زەرەرمەندتر بوون.

بەشێکی دروستکردنی سەیارە لە بێرمینگەهام کە ژمارەی کرێکارانی 500 کەسن، خاوەنکارگەکە بڕیاری داوە کە لە ساڵی 2022 بنەی بگوێزێتەوە بۆ وڵاتێکی ئەوروپی کە لە کاتێکدا ئاڵتەرناتیڤی تر هەیە.

ئاڵتەرناتیڤەکە ئەوەیە کە نقابەی کرێکاران [ یونایت] پێشنیارێکی 90 لاپەڕەییان خستۆتە بەردەم ئیدارە کە دەکرێت ئەم کارگەی بە هەمان وەزن و ژمارەی ئێستای کریكارانەوە کارەکەیان بکەنە کاری سەپۆرتی ژینگە و بەم شێوەیە پێویست ناکات کە کارگەکە دابخرێت و هاوکاتیش خاوەنکارگە و پشکەکانی هەمان قازانجی ئێستایان دابیندەکەنەوە، بەڵام ئیدارە ئەمەی ڕەتکردەوە و ئێستا کرێکارانیش دەنگیان بۆ مانگرتن داوە.

شایانی باسە کە بێرمینگەهام کە بنکەی بەشێکی زۆری دروستکردن و تەجمیعکردنی سەیارەیە هەر لە کۆنەوە ڕووبەڕوی کێشەی گەورەی داخستنی کارگە و بارکردنیان بۆ شوێنی دیکە ، بوونەتەوە، 5 لە هەر بنکەیەکی دەنگدان بەرزترین ڕێژەی بێکاری تێدا هەیە کە ڕێژەکەی لە سەدا 12.5 کە زۆر بەرزترە لە ڕێژەی بێکاری لەسەر ئاستی بریتانیا.  کەلە ساڵی 2005 دا کارگەی سەیارەی ڕۆڤەر داخرا  گەرچی لە سەدا 90 ی کرێکارەکانی کاریان دۆزییەوە بەڵام لە سەدا 66 یان کارەکەیان زۆر خراپتر بوو لە  کاری پێشویان ، بڕی داهاتیان بە بڕی 6000 پاوەند لە ساڵێکدا دابەزی ، لە سەدا 25 یان یا بە هۆی قەرزەوە یاخود لە سەر پاشەکەوتەکەیان دەژین

خۆپیشاندانوپرۆتێستەکانیکوبابەردەوامە

١14/07/2021

لەڕۆژیشەمەوە،١٠/٧وەلەزیاترلە٤٠شوێنداخۆپیشاندانوپرۆتێستبەردەوامە. داخوازییەکانیخەڵکپێداویستییەکانیژیانەکەدەبێتبۆدەستکەوتنیپێداویستییەکدەبێتلەسەرەیەکیدوورودرێژدابن،ھاتنیکۆرۆناشبارودۆخەکەیخراپترکردووە. ھەندێککەسبەئاڵایئەمەریکاوەڕۆژیشەمەھاتنەناوخۆپیشاندانەکانەوەلەھاڤانابەڵامھەرزووئاڵاکەیانلەدەستھەڵپڕوکێنراوە.

زیاترلە١٤٠کەستاسەرلەبەیانیڕۆژی٣شەمەدەسگیرکراونھاەکاتیشێەمەریکادەیەوێتبارودۆخەکەبقۆزێتەوەوکاریگرنگیلەسەردەکاتھەرلەڕویئیعلامییەوەتادەگاتەدنەدانیکوبییەپەنابەروکۆچەرەکانیکوبا،  لەئەمەریکادەنگۆیئەوەھەیەکەبەچەکیشئامادەنکەیارمەتییانبدەن.

بارودۆخەکەلەئێستادانادیارەکەبەرەوکوێدەڕواتبەلامئەوەیتاڕادەیەک  ئاشکرایەئەمەریکاڕەنگەبیقۆزێتەوەوبەرەوناڕەزاییفراوانوتوندووتیژیبەرێتبۆ  بەدرستھێنانیبەرژەوەندییەکانی. 

خۆپیشاندان و پرۆتێستەکانی کوبا بەردەوامەلە ڕۆژی شەمەوە ، ١٠/٧وە لە زیاتر لە ٤٠ شوێندا خۆپیشاندان و پرۆتێست بەردەوامە . داخوازییەکانی خەڵک پێداویستییەکانی ژیانە کە دەبێت بۆ دەستکەوتنی پێداویستییەک دەبێت لە سەرەیەکی دوور و درێژدا بن ، ھاتنی کۆرۆناش بارودۆخەکەی خراپترکردووە . ھەندێک کەس بە ئاڵای ئەمەریکاوە ڕۆژی شەمە ھاتنە ناو خۆپیشاندانەکانەوە لە ھاڤانا بەڵام ھەر زوو ئاڵاکەیان لە دەست ھەڵپڕوکێنراوە.زیاتر لە ١٤٠ کەس تا سەر لەبەیانی ڕۆژی ٣شەمە دەسگیرکراون ھاەکاتیش ێەمەریکا دەیەوێت بارودۆخەکە بقۆزێتەوەو کاری گرنگی لەسەر دەکات ھەر لە ڕوی ئیعلامییەوە تا دەگاتە دنەدانی کوبییە پەنابەر و کۆچەرەکانی کوبا، لە ئەمەریکا دەنگۆی ئەوە ھەیە کە بە چەکیش ئامادەن کە یارمەتییان بدەن .بارودۆخەکە لە ئێستادا نادیارە کە بەرەوکوێ دەڕوات بەلام ئەوەی تا ڕادەیەک ئاشکرایە ئەمەریکا ڕەنگە بیقۆزێتەوە و بەرەو ناڕەزایی فراوان و توندووتیژی بەرێت بۆ بەدرستھێنانی بەرژەوەندییەکانی .

ئەلف و بێی ئەنارکیزم

و: زاهیر باهیر

ئەلێکسەندرا بێرکمان لە کتێبی ئەلف و بێی ئەنارکیزم کە زۆر سادە و بە زمانێکی ئاسان و ڕەوان دەیەوێت ئەنارکیزم لە خەڵکی بگەیەنێت.  ئەم پرسیارەی خوارەوە   یەكێكە لەو دەیەها پرسیارەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە کە ئایا دەکرێت جیاوازی لە نێوانی خەڵکیدا بکرێت سەبارەت بە داهات و پێویستییان ؟  

تۆ زیاترت دەوێت و دەڵێیت” ئەگەر ئەمە ئاوابێت دەبێت هەموی وەکو یەك شەیری بکات؟ پیاوانی خاوەنمێشك، ئەوانەی کە کارەکانیان کاری مێشکییە نەك ماسولکەیی  و جەسەدی  لەگەڵ ئەوانەی کاری جەسەدی دەکەن، بەتوانا و بێ توانا  هەموویان وەکو یەك؟ ئایا نابێت هیچ جیاوازییەك هەبێت ، هیچ پێزانینێکی تایبەت بۆ ئەوانەی کە بەتوانان، هەبێت؟”

لێمگەڕێ  برادەر نۆرەی منە  پرسیارت لێبکەم: ئایا سزای پیاوێك دەدەین کە سروشت هاویاری نەبووە، سروشت ئەوەندە بەخشندە نەبووە وەکو لەگەڵ دراوسێکەیدا بووە، کە ئەو بەهێزترە و  بەهرەدارترە؟  ئایا دەبێت زوڵمی  زیاتر بۆ ئەو کەمئەندامە لە سەروو ئەوەشەوە کە  سروشت داوێتی،  زیادبکەین؟  ئەوەی کە دەتوانین لە هەر کەس چاوەڕوان بین  بە شێوەیەکی ماقوڵ، هەوڵدانی جددی خۆیەتی – ئایا کەسێك دەتوانێت زیاتر لەوەی  بۆیبکرێت، بیکات؟ ئەگەر باشترین هەوڵی ‘جۆن’ وەکو ‘جیمی’ برای نەبێت ، ئەوە بەدبەختیی کەمئەندامێکەی ‘جۆن’ ە، کەواتە لێرەدا هەڵەیەك نییە بۆ سزادان. 

شتێك نییە لە هەڵاواردن، [جیاوازی]  مەترسیدارتر بێت، لەو چرکەیەوە کە لەگەڵتا دەست بە هەڵاواردن دەکرێت  لەبەر ئەوەی کە کەمئەندامیت، ئیتر زەمینەی  ناڕەزایی و بێزاریت لا دەخوڵقێت، ئیتر ئەوە دەعوەتی ئیرەیی و ناکۆکی و فتنەت دەکات. ئایا تۆ  بیرناکەیتەوە کە گرتنەوەی ئاو و هەوا لە کەسانی کەمتوانا کە پێویستیانە، دڕندەییە؟.  ئایا نا کرێت هەمان پرنسپڵ بەسەر پێویستیەکانی کەسانی دیکەدا جێ بەجێبکرێت؟ دوای هەموو شتێکیش مەسەلەی خواردن و پۆشاك و پەناگا و شوێنی حەوانەوە بۆ ئابوورییی جیهان کەمترین ئەرکە، خەرجییە.

باشترین ڕێگا کە مرۆڤ ئەو پەڕی توانای خۆی بەکابهێنێت، نەکردنی جوداکارییە، بەڵکو مامەڵەیانە بەگوێرەی پێویستیان، یەکسانبوونیانە لەگەڵ ئەوانی تردا.  ئەمە هاندان و پاڵنەرێکی کاریگەرانەی زیاترە کە ڕەوایانەیە و مرۆڤانەیە.

ئایا دەزانیت تا ئێستاش منداڵ بە شوودان لە بریتانیادا هەیە و یاساخ نییە؟

12/06/2021

ڕەنگە کەم کەسمان ئەوە بزانین کە تا ئێستا بە شوودانی منداڵ لە بریتانیا ئەوەندەی باوك و دایکیان ڕازی بن یاساخ نییە بە تایبەت لە ئینگلەند و وێڵس لە سکۆتلەندیش هەر هەمان شتە بەڵام لەوێ ڕازیبوونی دایك و باوكی کچەی منداڵی ناوێت.

ئەم تاوانەی کە دەرهەقی منداڵێك دەکرێت زۆر ناڕەوایە و ڕێگە خۆشدەکات بە تایبەت بۆ خەڵکانی بێیانە کە لە بریتانیان کچەکانیان هەر بە زویی بدەن بە شوو بۆ پاراستنیان لەو کوڵتورەی کە لە ئەوروپادا هەیە.  لە لایەکی دیکەشەوە خەڵکانی بێیانە لە کورد و عەرەب و پاکستانی و تورك و قەومەکانی دیکە بە ئاسانی دەتوانن لە وڵاتی خۆیان منداڵێك مارەببڕن و بیهێنن بۆ ئێرە و بیکەن بە ژنیان.

زیاتر لە 10 ساڵە چەندەها گروپ لە ئافرەتان و پیاوان دروستکراوە هەڵمەتی دژ بەم دیارەدەیە دەکەن و داوا لە حکومەت دەکەن  کە ئەم کارە، واتە شوکردنی منداڵ ، بە تاوان بناسێت و بکرێتە بڕیارێکی یاسایی کە نابێت پیاوان منداڵ بهێنن و لە ڕودانی کارێکی ئاوادا ، دەبیت ئەو پیاوانە ڕوبەڕووی سزای یاسایی ببنەوە.

یەکێک لەو گروپانەی کە هەڵمەت دژ بەم کارە دەکەن و ماوەیەکی زۆرە هەوڵی ئەوەیانە،  گروپێکی کورد و ئافرەتانی ئێرانییە بە ناوی Kurdish women’s rights charity IKWRO; Karma Nirvana, .

ئەم گروپانە فشاریان بۆ سەر حکومەت هێناوە تاکو تەمەنی کچانێك کە شوودەکەن دەبێت 18 ساڵ بێت و پیاوانێکیش کە کچانی لە خوار ئەو تەمەنەوە دەهێنن بکرێتە تاوان و سزایان بدرێت.

پایزە مەحمود کە خۆی بە 16 ساڵی دراوە بە شوو و خوشکی بەناز مەحمودە کە 17 ساڵ بوو کە چەند ساڵێك لەمەوبەر  کەس و کاری کوشتیان و ماوەیەکی پێچوو تاکو جەستەی لەت و پەت کراوی دۆزرایەوە، پشتگیری ئەم گروپە دەکات و یەکێکە لە ژنە چالاکەکان کە دژ بە تاوانەیە.

سەرنجڕاکێشی ئەم پرسە ئەوەیە کە حکومەتی ئەم وڵاتە و سیاسییەکان سەرەکۆنەی موسڵمانان و دەوڵەتە ئیسلامییەکان  دەکەن کە گوایە لەوێ ڕەوایە کە منداڵانی کچ بەشوو بدرێن.

پەیامی هاوخەمیی گروپی گفتووگۆی ئازادیخوازان

10/06/2021

بە بۆنەی گیان لەدەستدانی چوار چالاکوانی ژینگەپارێز و ژیاندۆست.

بەداخێکی زۆرەوە ڕۆژی هەینی 04/06/2021

لە  ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە نێزیك شاری سەقز ھەریەکە لە؛

شوعلە قادری،

 ئارشام عەزیزی،

داود باخشین و

 کاوە خوسرەوی گیانیان لەدەستدا و یانزە هاوڕێی دیکەشیان لەم کارەساتە دڵتەزێنەدا بریندار بوون.

لەم بۆنە خەمناکەدا پەژارە و هاوخەمیی خۆمان بە  گروپی شاخەوانیی ئەنجومەنی چیای سەوزی مەریوان و گروپی شاخەوانیی پاژینی بانە و سەرجەم شاخەوانان و ژینگەپارێزان و ژینگەدۆستان و خانەوادە و دۆستانی ئەم ئازیزانە  ڕادەگەیەنین و هیوای چاکبوونەوەی هەرچی زووتر بۆ بریندارەکان دەخوازین.

هاوڕێیان، لەکاتێکدا ڕەوت و میکانیزمی سەرمایە و قازانج، ژیان و ژینگەی لەسەر ئەم هەسارەیە ڕووبەڕووی ترسناکترین دۆخ کردووەتەوە و باری ئابوریی چینی پڕۆلیتاریای نابوود کردووە و ژیانی کۆمەڵایەتیی پەرت کردووە و داڕزاندوە ھەروەھا جەنگ و ئاوارەیی و بێکاری و برسێتی و بێسەرپەنایی کردووەتە مۆتەکەیەکی کوشندە بەسەر سەری ملیارەها مرۆڤەوە و ژینگەو ژیانی تەوای زیندەوەرانی خستوەتە بەردەم مەترسیی لەناوچوون.

لەم سەردەمی ژەهراویبوونی ژینگە و سەرچاوەکانی خۆراك و خواردنەوە، ساڵانێكە ئێمە بینەر و گەواھیدەری هەوڵ و تێکۆشانی ژینگەپارێزی و ژیاندۆستی و بەرز ڕاگرتنی ژیانی هەرەوەزی و کۆمەڵایەتیی ئێوەین کە بۆ ئێمەی گروپی ئازادیخوازان مایەی دڵخۆشییەکی گەورەیە و ئومێد و وزەیەکی گەورەتان بەخشیوە بە خۆمان و هەوڵ و تێکۆشانەکانمان لەپێناو دابینکردنی ژینگە و ژیانێکی دوور لە چەوسانەوە!

ئێمە کە هەریەكەمان لە گۆشەیەکی جیاوازی ئەم جیھانەدا ژیان دەگوزەرێنین، چاوی پڕ هیوامان لەسەر پریاسکەی پڕ تۆوی سروشتیی ئێوە و ھەوڵی ئێوەیە لە چاندن و سەوز ڕاگرتنی ژینگەی دەوروبەرتان.

دەزانین ئێوە لە مەرکانەکانی ئاوی خواردنەوەی خۆتان، گوڵەهێرۆ و جاترەکێوی و ڕێحانەکێویلەکان تێرئاو دەکەن و ناهێڵن  نەوەکانی داهاتوو لەم خۆراكە پاك و تەندروستانە بێبەش ببن.

گەشتی بەکۆمەڵ و شەوبەکێوی کۆمەڵایەتییانەی پڕ لەگۆرانی و  قاقای پێکەنین و  دەنگدانەوەی کێو بە کێو و دۆڵەکان ڕێزلێدەگرین و بە بەشێکی گرنگ لە هەنگاوەکانی پێچەوانەکردنەوەی ئەم هەلومەرج و ژیانە کارەساتبارەی ئەم سەردەمەی دەزانین کە سیستمی نەگریسی سەرمایەداری دووچاری ژینگەو ژیانی ئەمڕۆمانی کردووە!

ئاگادارین کە ئێوە لەم خەبات و تێکۆشانەتاندا دووچاری کێشە و گرفتی گەورە و بەهانەپێگرتن تا ڕادەی دادگایی و زیندانیکردن و سزای مەرگیش بوونەتەوە و هاوڕێیانێکیشتان لە کاتی ئاگر کوژاندنەوەدا بۆ پاراستنی سەوزایی و لێڕەوارەکان و ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان سووتاون و بەو ھۆیەشەوە ئازاری سەختیان کێشا و دووچاری شێوان و لەدەستدانی ئەندامانی جەستەیان بوون و ھاوڕێیانێکیش بەھۆی سووتاوییەوە گیانیان بەخت كرد.

ئێمە دڵگرانین و خۆمان بە هاوبەشی خەم و پەژارەتان دەزانین بۆ گیان لەدەستدان و برینداربوونی ئەم ئازیزانەتان.

لەدیدی ئێمەوە، ئێوە هیوا و ئومێد و ڕوناکیی ڕێگەی ئایندە و ژیانێکی باشترن.

بەرز و بەڕێز بێت یاد و یاداوەریی هاوڕێیانی گیانبەختکردوو لە پێناو ژیان و ژینگە پارێزیدا!

ئێوارە  گفتووگۆی گروپی ئازادیخوازان، 07/06/2021