کرێکارانی کارگەکانی جل وبەرگ لە بەنگلادیش لە مانگرتندان بۆ زیادکردنی مووچەکەیان

16/11/226

سەدان کارگە لە ناوچە سەرەکییەکانی بەرهەمهێنانی جلوبەرگ لە بەنگلادیش، بەهۆی مانگرتنی کرێکارانەوە بۆ بەرزکردنەوەی کەمترین ئاستی مووچە، داخران.

ئەم کۆتایی هەفتەیە، نزیکەی ١٥٠ کارگە لە سەرانسەری وڵات لە ناوەندە پیشەسازییەکانی چنین و رستندا، لە ناوچەکانی ساڤار، ئاشولیا و غازیپوور داخران.

پیشەسازیی دروستکردنی جلوبەرگ بزنسێکی گەورەیە بۆ بەنگلادیش، کە ساڵانە نزیکەی ٤٠ ملیار دۆلار (٣٠ ملیار پاوەند) داهاتی هەناردەکردنی هەیە و ١٠٪ی کۆی گشتیی بەرهەمی ناوخۆیی وڵات پێکدەهێنێت.

کرێکاران مانیان گرتووە و داوای کەمترین مووچەی مانگانە بە بڕی ٣٠,٠٠٠ تاکا (١٨٢ پاوەند) دەکەن. لە ئێستادا کەمترین مووچەی مانگانە لە بەنگلادیش ١٢,٥٠٠ تاکایە، بەڵام کرێکاران دەڵێن ئەم بڕە بەشی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی گرانی و تێچووی بژێوی ناکات.

بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، کرێکاران لەسەر ڕێگای خێرای (داکا-تانگایل) لە غازیپوور کۆبوونەوە بۆ داخستنی ڕێگاکە. هاتوچۆ بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە بۆ ماوەی نزیکەی کاتژمێرێک وەستا، پێش ئەوەی پۆلیس دەستوەردان بکات.

بڕگەیەکی یاسای کار بە ناوی «کار نەبێت، مووچە نییە»، ڕێگە بە خاوەن کارگەکان دەدات کارکردن ڕابگرن و مووچە ببڕن کاتێک بەرهەمهێنان پەکی دەکەوێت.

بەنگلادیش لە دوای چینەوە دووەم گەورەترین هەناردەکاری جلوبەرگی ئامادەکراوە لە جیهاندا و مەترسییان لەسە کۆمپانیا و شۆپە گەورەکان دروست کردووە کە ئەگەر بۆ ماوەیەکی بەرجاو ئەم مانگرتنە بەردەوام بێت ئەم کۆمپانیا و شۆپانە کڕیاریان نابێت بڕی قازانجیان دێتە خوارەوە .

کۆمەڵەی بەرهەمهێنەران و هەناردەکارانی جلوبەرگی بەنگلادیش (BGMEA) و کۆمەڵەی بەرهەمهەهێنەران و هەناردەکارانی جلوبەرگی چنراوی بەنگلادیش (BKMEA)، داوای دابینکردنی پاراستن دەکەن بۆ کارگەکان.