مانگرتنی گشتی لە ئیسپانیا

12/11/2026

دوێنێ 11/11/2026 ملیۆنان کەس بەشداری یەکەم مانگرتنی گشتی ئیسپانیا کرد   وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە قەیرانی نیشتەجێبوون. 90 خۆپیشاندان لە سەرانسەری ئیسپانیادا بووە ، هەر لە بەرشەلۆنە 400 هەزار کەس لەسەر شەقام بوون .  مانگرتنەکە  بۆ ماوەی 24 کاتژمێر دەوامی کرد کە لە دوای 14 ساڵ ئەمە یەکەم مانگرتنی گشتی بوو لە ئیسپانیا .

. بەپێی زانیارییەکان زۆرێک لە قوتابخانە و زانکۆکان داخراون یان بە کەمترین توانا کاریان کردووە. لە مەدرید، چالاکییە کرێکارییەکان مانگرتنی بەردەوامی مامۆستایانی زیادکرد کە نزیکەی مانگێک لەمەوبەر دەستیپێکرد بۆ داوای باشترکردنی بارودۆخی کارکردن.

ئەم مانگرتنە لەلایەن کۆمەڵەکانی کرێچییەکانەوە ڕیکخرا و دواتر لەلایەن سەندیکاکانی کرێکارانەوە پشتگیری لێکرا دژی قووڵبوونەوەی قەیرانی نیشتەجێبوون لە ئیسپانیا.

سەندیکاکان بەشداری گەورەیان لە خۆپیشاندان و مانگرتنەکەدا کردووە ،  بە گوێرەی هەواڵەکان لەوانە 90% لە کەرتی ئۆتۆمبێل و بەندەر و 82% لە کۆکردنەوەی پاشماوە، ئەوان دەڵێن بەشداریکردن لە سەرانسەری وڵاتدا نایەکسانە. بەهێزترین پشتیوانی لە ناوچە کەنارییەکان وەک کەتەلۆنیا و ئەندەلوس ڕاپۆرت کراوە، کە بەرزبوونەوەی تێچووی خانووبەرە بە تایبەتی توند بووە.

کۆمەڵەی کۆنفیدراسیۆنی کرێچییەکان مانگرتنەکەی بە سەرکەوتوو وەسف کردووە و لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە تا نیوەڕۆ نزیکەی ٤ ملیۆن کەس بەشدارییان کردووە.