پێنج ساڵی ژیان لە بریتانیا بە قەدەر دوو دەیە زیاتر گران بووە

16/10/2026

ژیانی خەڵکی لە بریتایاندا دوای هاتنی کۆرۆنا و جەنگی ئۆکرانیا و ڕوسیا و ئەم دواییەی ئیسرئیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێراندا و بەردەوامبوونی شەڕەکە  تا ئێستاش ئەوەندە ژیانی خەڵکی لە بریتانیادا خراپ کردووە کە ئەو پێنج ساڵە یەکسانە بە سەرجەمی گیروگرفتەکانی کە خەڵکی لە دوو دەیەدا رووبەڕوی بووەتەوە.

لێرەدا هەر قسە لەسەر گرانی کەرەسە و پێداویستیەکانی ژیانە . بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نقابەی مەرکەزی ئێرە کە لە ڕۆژنامەی گاردیانی دوێنێ ، 15ی مانگدا ، بڵاوکرایەوە بە بڕی هەر خانەوادەیە لە بریتانیا لە ساڵی 2021 وە 13،961 پاوەندی داوە بە کارەبا و غاز و دانەوەی قەرز و هەقی ئاو و دانەوەی سلفەی عەقار.

بەپێی شیکاریی ئامارە فەرمییەکان لەلایەن دەزگای بڵاکراوەی سەندیکاکانەوە، ماڵە بەریتانیەکان لە ساڵی 2021 وە بە تێکڕا 13 هەزار و 961 پاوەندی زیادەیان داوە کە ساڵانە دەکاتە 2792 پاوەند.

بە تیشک خستنە سەر تێچوونەکانی هەڵاوسانی پارە  و بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوود، شیکارییەکە دەریخستووە ئەو ماڵانەی کە گرێبەستی خانووبەرەیان هەیە بە تێکڕا 9034 پاوەندی زیادەیان لە ساڵی 2021 وە داوە. ئەوانەی قەرزیان لەسەرە  بە گشتی 1911 پاوەندی زیادەیان داوە (382 پاوەندی زیادە لە ساڵێکدا).

لە لێکۆڵینەوەکەدا لە ئامارەکانی ئۆفیسی ئاماری نیشتمانیدا، دەرکەوتووە کە ماڵەکان لە ساڵی 2021 وە بە تێکڕا 2644 پاوەندی زیادەیان بۆ پارەی کارەبا و گاز خەرجکردووە (529 پاوەندی زیادە لە ساڵێکدا)، هەروەها 372 پاوەندی زیادەیان بۆ پارەی ئاو خەرجکردووە (74 پاوەندی زیادە لە ساڵێکدا).

کاتێك کە سەرەک وەزیرانی نوێ ئەندی بێرنهام جێگای کیری ستارمەری گرتەوە بەڵێنی دا کە ژیانی خەڵکی ئاسانتر بێت و هاوکاری خەڵکی بکرێت لە کێشەی وزەدا ، بەڵام زۆر گرانە کە بتوانێت ئەو بەڵێنانە بەرێتە سەر .

ئە وبەڵێنی زۆری داوە کە هەر لە ئێستاوە دوانیانی شکاندووە : یەك: ئەو وتی هێڵی قیتارەکان خۆماڵی دەکات ، ئێستا ئەوەی گۆڕیوە  لەبری خۆماڵی کردن بە خستنەژێر دەستی خەڵکییەوە . دوو: وتی کرێی خانوو کۆنترۆڵ دەکات واتە ڕێژەیەك دادەنێن کە ناکرێت لەوە زیاتر کرێی خانوو بەرز ببێتەوە ، ئێستا لەوەش پەشیمان بووەتەوە.

هەرچیش پارتی تۆری [ محافیزین] ی موعارەزە هەیە داوای ئەوە دەکات کە لانی کەمی کرێی گەنجان کە نزیکەی یەک ملیۆن کەسن کە نە لە قۆناخی خوێندن دان و نە کار دەکەن نە لە کۆرسی ڕاهێناندان بۆ کار و دەستکەوتنی کار، بۆ ماوەی 5 ساڵ ڕابوەستێنرێت واتە بەرز نەکرێتەوە کە بەمەش 9 هەزار پاوەند لەسەر کرێکاران دەکەوێت .

هەروەها پێشنیاری گەڕاندنەوەی بەشدارییەکانی بیمەی نیشتمانی خاوەنکار دەکات بۆ ئاستی پێش نیسانی 2025 و گەڕاندنەوەی ماوەی دوو ساڵەی شایستەیی بۆ دەرکردنی نادادپەروەرانە، کە بەپێی یاسای مافەکانی دامەزراندن لەلایەن کرێکارانەوە هەڵوەشایەوە.

توێژینەوەکە دەڵێت سڕکردنی زیادکردنی لانی کەمی کرێ بۆ پێنج ساڵە دەتوانێت ببێتە هۆی زیادبوونی نزیکەی 270 هەزار گەنج لە کاردا، بەو پێیەی پێشنیاری ئەوە دەکات کە بۆ هەر زیادبوونێکی یەک خاڵ لەسەدا لە کەمترین مووچەدا بە ڕێژەی 0.37 خاڵ لەسەدا کەمبوونەوەی ڕێژەی دامەزراندن لە گەنجان هەیە.

بەڵام ئەوە ئاشکرایە کە دانیشتوانی بریتانیا ژیانیان لە سای پارتی تۆریدا زۆر خراپتر دەبیت هەر وەکو ئەزموونی حوکمڕانی پێشتریان ئەوەی سەلماندووە.  دەکرێت ئەوەش بڵێن کە پارتی کرێکارانیش ناتوانێت لە سنورێکی دیاریکراو دەرجێت بۆیە حەلی ئەو کێشانە لای خودی خەڵکەکە خۆیەتی ، ئەویش بە ڕێکخستنی خۆیان لە دەرەوەی کۆنترۆڵی حیزب و ڕێکخراوە دەسەڵاتخوازەکان.  هەروەها متمانە کردنە سەرخۆیان بە ئەنجامدانی چالاکی ڕاستەوخۆ بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان.