12/08/2026
سەدان هەزار کەس لە سەرانسەری هیندستان لەسەر شەقامەکان ڕۆژی دووشەمە ، 10/08/2026 ڕێپێوانیان کرد وەکو دەربڕینی ناڕەزایی، هاوکاتیش و هەزاران کەسیش مەترسی دەستگیرکردنیان کەوتە سەر. ناڕەزاییەکان بەشێک بوون لە بانگەوازێکی نیشتمانی هاوبەشی سەندیکاکانی کێڵگەوان و کرێکاران کە دژی ڕێکەوتنە بازرگانییە پێشنیار کراوەکەی دەوڵەتن لەگەڵ ئەمریکا و وروژاندنی داواکارییەکانی دیکە.ن.
خۆپیشاندەران کە پێکهاتبوون لە کێڵگەوانان و کرێکارانی کەرتی نافەرمی و فەرمی، خوێندکاران، گەنجان و ژنان، لە چەندین شار و شارۆچکەی هیندستان بە هەڵگرتنی لافیتە و ئاڵای سوورەوە بەرەو فەرمانگە حکومییەکانی خۆیان ڕێپێوانیان کرد و دروشمی یەکگرتوویی کێڵگەوانان و کرێکارانیان دژی سیاسەتەکانی حکومەت بەرزکردەوە.
هەروەها لە هەندێک شوێن لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کە هەوڵیان دەدا ڕێگری لە ڕێپێوانەکانیان بکەن، تێکهەڵچوون و گەمارۆی کاتیی فەرمانگەکانی حکومەتیان دا..
خۆپیشاندەران داوای کشانەوەی ڕێککەوتنە بازرگانییە پێشنیار کراوەکەی هیندستان و ئەمریکایان کرد کە لە سەرەتای ئەمساڵدا لەلایەن ئیدارەی دۆناڵد ترەمپەوە ڕاگەیەندرا و بە پێچەوانەی کشتوکاڵی هیندستان ناویان برد، هەروەها میساقێکی وردیان لەسەر داواکارییەکە بڵاوکردەوە.
لە شوێنە جیاوازەکاندا کۆبوونەوەی گەورە ڕێکخرا کە وتاردەران شکستەکانی حکومەتی نارێندرا مودییان، سەرەكوەزیران، بیرخستەوە لە جێبەجێکردنی بەڵێنە گەورەکانی پەیوەست بە خۆشگوزەرانی جووتیارانی وڵاتەکە. وتاردەران باسیان لەوە کرد کە چۆن زنجیرەیەک یاسا کە لەلایەن ئەم حکومەتەوە هێناوەتە ئاراوە، لە ڕاستیدا زیانیان بە بەرژەوەندی کێڵگەوانان و ئابووری گوندنشینەکانی وڵات گەیاندووە، کە لە مێژە لە ناڕەحەتیدایە. وتاردەران حکومەتیان تۆمەتبار کرد بە پشتیوانیکردن لە ڕێککەوتنی بازرگانی ئازاد لەگەڵ ئەمریکا، حکومەتی ڕاستڕەوی توندڕەو کە پارتی باڵادەستی هیندۆسی بەهاراتیا جاناتا (BJP) سەرۆکایەتی دەکات، جارێکی دیکە ملکەچبوونی خۆی بۆ دیکتاتۆرییە ئیمپریالیستییەکان و بێباکیی خۆی لە بەرژەوەندییە ڕاستەقینەکانی وڵاتەکە ئاشکرا کردووە.
ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران لەسەر شەقامەکانی ویلایەتە جیاوازەکانی هیندستان چالاکییان ئەنجام دا وەک ڕۆژئاوای بەنگال، کیرالا، تامیلنادو، تریپورا، ڕاجاستان، هەریانا، ئاسام، ماهاراشترا و چەندانی تر.
زیاتر لە 40%ی هێزی کاری هیندستان و نزیکەی 60%ی دانیشتووانەکەی هێشتا پشت بە کشتوکاڵ و بوارە پەیوەندیدارەکان دەبەستن بۆ بژێوی ژیانیان. نزیکەی 70%ی هیندییەکان هێشتا لە ناوچە گوندنشینەکان دەژین. دەیان ساڵ چاکسازییە ئابوورییە نیولیبراڵییەکان کاریگەری نەرێنییان لەسەر ئابووری گوندەکان و کشتوکاڵ هەبووە و ناڕەحەتییەکی زۆری کشتوکاڵی لێکەوتووەتەوە هەزار جووتیار بەهۆی قەرزداری و نەبوونی ئامرازێکی بەدیل بۆ ژیان خۆیان کوشتووە. ئەو ناڕەحەتییە ملیۆنان کەسی ناچار کردووە واز لە کشتوکاڵ بهێنن و کۆچ بکەن بۆ شارەکان و بەدوای سەرچاوەی بەدیل بۆ بژێوی ژیاندا بگەڕێن.
