11/04/2026
ناڕەزایی گرانبوونی گازۆیل و بەنزین لە ئیرلەندە چوار ڕۆژە بەردەوامە هەتا دوێنێش کە هەینی بوو هەر بەردەوام بوو گەر چی حکومەت لەگەڵ نقابەی سایەقەکانی لۆری و شاحنەکاندا کۆبونەوەی کردووە ، بەڵام هیچ حسابێك بۆ ئەوانە کە ڕێگەی سەرەکی دیبلن ، پایتەختی ئیرلەندەیان گرتووە و هەندێك لە مەسفاکانی نەوت کە دەورە دراون .
ئەمە لە کاتێکدایە کە 100 لە بەنزیخانەکان لر ئیرلەندە لە نەبوونی بەنزین و گازۆیل دا داخراون و وا پێشبینیش کراوە گەر ئاوا بڕوات لە ڕۆژی هەینیدا دەبێت 500 بەنزیخانە. لەبەر ئەمە حکومەت داوا لە خەڵك دەکات کە دەسبگرن بە سەرفکردنی بەنزین و گازۆیلەوە .
حکومەتی ئیرلەندە هێزی سەربازیی خستۆتە ئامادەباشییەوە ، گەر ناڕەازییکەران لۆری و شاحینە و تراکتۆرەکانیان لە سەر شەقامەکان لانەبەن ئەوە بە هێزی سەربازیی پێیان لادەبات.
ئەم ناڕەزاییە گەیشتۆتە وڵاتی نەرویجیش کە بە سەدان لۆری دوێنێ ، هەینی گردبوونەتەوە هەندێك شەقامەکانیان بلۆک کردووە ، ئەمە لە کاتێکدا کە نەرویج خۆی نەوت دەردەهێنیت. ناڕەزاییکەران دەڵێن ” ئیتر بەسە ، بەس” و دەیانەوێت کە نرخی بەنزین و گازۆیل زیاتر لەوەی کە حکومەت هێناوێتییە خوارەوە، دابەزێت.
بۆ چارەسەری ئەم گرفتە هەندێک وڵات کەمکردنەوەی کاتی باجی سووتەمەنییان ڕاگەیاند و هەندێکی تریش ڕێوشوێنی سنووردارکردنی خواستیان گرتەبەر و بیریان لە بەکارهێنانی بیتاقەی وەرگرتنی بەنزین و گازۆیل کردۆتەوە. فلیپین دۆخی “باری نائاسایی وزەی نیشتمانی”ی ڕاگەیاند. دەسەڵاتدارانی فەرەنسا هەوڵیاندا ڕێگری لە کەمیی بەرفراوان بکەن و ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند کە ڕێگە بە تانکەرەکانی سووتەمەنی دەدرێت لە کۆتایی هەفتە و پشووی فەرمیدا تا 11 ی ئایار لە کاردا بن .
ڕەنگە ئەمە هەلێکی باش بێت بۆ بەخۆڕاییکردنی هاتوچۆی نێو شارەکان
بەخۆڕاییکردنی هاتووچۆ بە پاس و قیتار لە نێو شارەکاندا دەکرێت ببێتە داخوازیییەکی سەرەکی خەڵکی ولاتانی ئەوروپی بە تایبەت بریتانیا بە هۆی گرانی تکتەوە کە ڕێگرە لە چوونەدەرەوە کە خودی ئەمە یارمەتی گەشەی بزنسیش دەدات کە خەڵك دەتوانێت بگاتە هەر شوێنێک بۆ کڕینی ئەوەی پێویستیانە .
لە ئێستادا ئەم کەمپەینە لە لەندەندا هەیە و هەندێك لە گروپە خۆجێییەکانی لەندەن بەشێکین لەو کەمپەینە.
ئەو کەمپەینە لە زۆر لە شارەکانی وڵاتاندا سەرکەوتوو بووە وەکو فەرەنسا و لۆکسەمبەرگ و ئیسپانیا و برازیل و ئۆسترالی و ئەمەریکا .
لە ئێستادا لە پاکستان ویلایەتی پەنجاب (گەورەترین ویلایەتی وڵاتەکە، کە ژمارەی دانیشتووانی 125+ ملیۆنە) و پایتەختەکەی ئیسلام ئابادە بۆ ماوەی مانگێک گواستنەوەی گشتییان بەخۆڕایی کردووە. هەروەها ویلایەتی ڤیکتۆریا لە ئوسترالیا گواستنەوەی گشتی کردووە بە بێبەرامبەر، بە شێوەیەکی کاتی. دەسەڵاتدارانی شارەوانی لە شاری هۆشی مینی ڤێتنام بیر لە پلانێکی هەمیشەیی دەکەنەوە.
