دارا
08/11/2025
خراپترین و کوشندەترین نەخۆشی
شەرمکرنە لە دەنگ هەڵبڕین بەڕووی ستەم و ستەمکاراندا!
نورینگەو نەخۆشخانەی
ئەهلی
یانی بازگەی ڕوتکردنەوەی ئەهلی شار و وڵاتەکە،
سەردانکردنی نورینگەیەک بە پشکنێکنی خوێن و ئەگەر ئەشیعە و سۆنەری پێویست بێت پاشان دەواو دەرمان
لە نەخۆشێکی بێ موچە بپرسە چ کارەساتێکە؟
ئەو باڵەخانەیەی کە سۆنەرەکەمان لێکرد و خودی بەشی سۆنەرەکە خۆی سۆنەرێکی پێویست بوو! لەو هەموو پارەیەی لە نەخۆشی دەسێنن ناکەن سەلاجەیەک و چوار بتڵ ئاوی خواردنەوەو دوو تەرمۆز چاو قاوە بۆ ئەو نەخۆشانە دابنێن کە دوو سێ کاتژمێر لە سەرەو چاوەڕوانیدا وەنەوز دەدەن!
پێش نەخۆشەکان بیناکە سۆنەری پێویستە چونکە ئاودەست وێران بەلوعەی شکاو بۆگەنی ئاودەستەکانی سەردار بێ سەر دەکات!
لەم کۆمەڵگەی ئێمەدا کە سۆشیال میدیاکانی پڕە لە جنێو فرۆش کەچی لە ئاست ئەم هەموو نادادیەی دەوڵەت و دەسەڵات و بازرگانیە بە خوێنی خەڵکەوە شەرمنترین کۆمەڵگەمان هەیە,کەسێک نابینێت لە شوێنی خۆیدا و ڕاستەوخۆ بەرامبەر ئەوەی دەیبینێت دەنگ بەڕووی ئەم دۆخە کوشندەیەدا بەرز بکاتەوە!
دکتۆری گرنگترین پیشەیە لەمڕۆی ئەم وڵاتەدا، چونکە بێ پێویستی هێزی سەربازی و ئەمنی و درۆن و جەنگ بۆ داگیرکردن و پاراستن،بیرە نەوتی خۆت بەکۆڵەوەیە لە کوێ دەیدەی بەزویدا بیدەو بفرۆشە!
شار سەرانسەر نەخۆشخانە و نورینگەو دەرمانخانەیە! بە جۆرێک نەخۆشخانە بەرامبەر نەخۆشخانە دەرمانخانە بەرامبەر دەرمانخانە پێشبڕکێ و سەنگەر لەیەک گرتن ئاسا،کەچی هەمووی جمەی دێت و بەرناکەوێت!
گەر نەخۆشێکت هەبێت دەبێت چوار پێنج پیاوی هەیکەلی و بە قیافەتی بە جانتا و باخەڵی پڕەوە لەگەڵبێت،
وەک ئەوەی نەخۆشەکە پیاوی کوشتبێت و بۆ سوڵح کردنی عەشیرەتی بچیت لە تەکیا!
ئەمە عێراق و کوردستان و تەنها بواری ناتەندوستی
هەڵبژێرە بە کەیف و ماشانی خۆت پەرلەمانتار و وەزیر و گزیری بازرگان!
ئەگەرچی دکتۆر بوون هەمیشە پێگەیەکی جێگەی شانازی بووە،لێ لەم ڕۆژگار و دۆخەدا گەر دکتۆریش بیت ڕوویەکی دەوێت دکتۆر بوونی خۆت ئاشکرا بکەیت لەناو خەڵکدا! چونکە خەڵک لە ژێر لێوەوە لەبەردەم نورینگەو نەخۆشخانەکان دا بە گوێی یەکدا دەچێنن و دەڵێن هاتووین بۆ خزمەتی ئیزرائیل،مەبەست ئیزرائیلی ڕۆح کێشانی گیرفان و کیسە باخەڵەکەیەتی کە دواتر بەشی لەفەیەک شاورمەی میکرۆباوی پێ نامێنێت ناوسکی پێ گەرم بکاتەوە!
شۆڕش بە گوتار و نوسین و دیبەیت و هەهەلهەلەی هەڵبژردن و چاوەڕوانی شۆڕشی جیهانی خۆ دۆزینەوەیە لە شۆڕش!
هەموو کوچەو گۆڵانێک شۆڕشگێڕی خۆبەخش و جەسوری دەوێت کە هەڵگێڕانەوەی چین بە چینی دیوار و خشتی ئەم سیستەمەی بە ئامانج گرتبێت و تەیار بە فکری سۆشیالیستی و دژە دەوڵەت و دەسەڵات و دەسەڵاتخوازی!!
