14/02/2024
دوای دوو ساڵ لە کۆتایی هێنان بە ناڕەزایەتییە بەرفراوانەکەیان کێڵگەوانانی هیندستان، گەڕانەوە بۆ سەر شەقامەکان و داوای گەرەنتی نرخی بەرهەمەکانیان دەکەن. هەزاران کێڵگەوان بەرەو دلهی ڕێپێوان دەکەن لە کاتێکدا دەسەڵاتداران پایتەختی هیندستانیان کردووە بە قەڵایەک و بە تەلی بەرگریی و بلۆکی کۆنکرێتی بەربەستیان دروستکردووە بۆ ئەوەی هەوڵی ڕاگرتنی خۆپیشاندەران بدەن.
. کێڵگەوانەکان لە ساڵی 2020 دەستیان بە ناڕەزایەتییەکی ساڵێک کرد دژی هەنگاوی حکومەت بۆ هێنانەکایەی چاکسازییە کشتوکاڵییە مشتومڕاوییەکان. هەزاران کەس لە سنوورەکانی پایتەخت کەمپیان کرد و دەیان کەس بەهۆی گەرما و سەرما و Covid… ژیانێکی زۆر ناڕەحەتیان بردەسەر و نەخۆش کەوتن . ئەم بزووتنەوەیە بووە یەکێک لە گەورەترین ئاستەنگەکان بۆ حکومەتەکەی نارێندرا مودی سەرۆک وەزیران.
کێڵگەوانەکان مانگرتنەکەیان هەڵوەشاندەوە دوای ئەوەی حکومەت یاسا پێشنیارکراوەکانی کشتوکاڵی لە ساڵی 2021 هەڵوەشاندەوە و ڕێککەوتن لەسەر تاوتوێکردنی داواکارییەکانی دیکەیان، لەوانە گەرەنتیکردنی نرخی بەرهەم و کشانەوەی دۆسیەی تاوانکاری دژی خۆپیشاندەران. ئێستا هاتوونەتەوە سەر شەقام و دەڵێن دەیانەوێت ئەو بەڵێنانەی ئەوکاتە بە بیر حکومەت بخەنەوە.
ئەمڕۆ بۆ دووم ڕۆژ پرۆتێستەکە بەردەوامە و پۆلیسی هیندستان بە درۆن لە ئاسمانەوە گازی فرمێسکڕێژ و تۆپی ئاوی لە زەمینەوە بەکارهێناوە بۆ ئەوەی کێڵگەوانەکان بوەستێنن کە داخوازی ئاساییان هەیە لە ڕێپێوان بۆ شاری دلهی پایتەخت.
زۆربەیان لە ویلایەتی پەنجابەوە، هاتوون و هێشتا 200 کیلۆمەتر لە دلهییەوە دوورن – هەزاران هێزی ئەمنی و پۆلیس جێگیرکراون بۆ ئەوەی ڕێگاکەیان بگرن. ئەوان دەڵێن، حکومەت دوای ناڕەزایەتییەکان دوو ساڵ لەمەوبەر قسەکەی شکاندوە ونەیبرۆدتە سەر .
گرتە ڤیدیۆییەکانی ئەم بەیانییە دەریدەخەن کە هەزاران پۆلیسی ئاژاوەگێڕ و هێزی نیمچە سەربازیی بەدرێژایی سنوورەکانی دلهی جێگیرکراون بۆ ئەوەی خۆپیشاندەران دوور بخەنەوە. کێڵگەوانەکان دەڵێن فیشەکی پلاستیکی و لاستیکی دژیان بەکارهێنراوە. هاوکاتیش ڕەخنەیان لە میدیاکان گرتووە و دەڵێن تێڕوانینێک دروست دەکەن کە کێڵگەوانەکان “تیرۆریست”ن یان هاوتەریبن لەگەڵ پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان.
پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.