08/02/2024
بە گۆوێرە ی بڕیارێکی نوێی وەزارەتی ناوخۆ و پۆلیس کە پۆلیسیشی لێ ئاگارداکردۆتەوە ئەو خۆپیشاندەرانە کە دەمامک بەکاردەهێنن، دەتوانن ڕووبەڕووی دەستگیرکردن ببنەوە. سزاکانیان تا مانگێک زیندانیکردن و غەرامەکردنی هەزار پاوەندە.
ئەم بڕیارە بە زووترین کات دەخرێتە بەردەم پەڕلەمان تاکو پشتڕاستبکرێتەوە و لە مانگی نیساندا ببێتە یاسا و بەکاربهێنرێت لە لایەن هێزی پۆلیسی ئینگلتەرە و وێڵسەوە .
ئەم هەنگاوەی وەزارەتی ناوخۆ دوابەدوای بێ تاوانی ئەو چوار خۆپیشاندەرەدایە کە لە زیانە ” تاوانکارییەکان” پاککرانەوە دوای ئەوەی لە ساڵی 2022دا یاسای بازرگانی پەیکەرەکەی خاوەنکۆیلە ئێدوارد کۆلستۆنیان لە شاری بریستۆڵ ڕووخاند. ئەوان بە سەرکەوتوویی باسیان لەوە کرد کە مافی خۆیان بۆ ئازادی ڕادەربڕین و بیرکردنەوە و ویژدان بەکاردەهێنن .
ئەم یاسایە هەر دەمامکدار ناگرێتەوە بەڵکو هەندێك دیاردەی دیکەش دەگڕێتەوە کە ڕەنگە لای پۆلیس بە یاسا تاوان بێت کە لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەدا بەکارهێنراوە .
یاساخکردنی دەمامك لە ڕاستیدا زۆر بێ مانایە و نامرۆڤانەیە، هەر بۆ نموونە ژنانی لاقەکراو ، پەنابەران کە دێنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایی بەرانبەر بەوەی کە پێێان کراوە دەردەبڕن یاخود دژ بە یاسا نامرۆییەکان ، نایانەوێت بناسرێن بە هۆکاری سەلامەتی و وێنە نەگرتنیان . یاخود ئەو ناڕەزاییانەی کە لە بەردەم سەفارەتەکانی وەکو ئێران و ئەفغانستان و چین و ڕوسیا و میسر و ئەوانی دیکەدا دەکرێن ، زۆریان هەیە نایانەوێت بۆ سەلامەتییان بێ دەمامك بیکەن .